ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانتارێکى کورد له به‌غدا ده‌ڵێت:" ئه‌مڕۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌واوکردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ین و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان فره بازنه‌ییه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى ئه‌یلولى 2020 به‌مه‌به‌ستی ته‌واوکردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان و دیاریکردنى بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردن، خوێنجنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساى هه‌موارى دادگاى فیدڕاڵى و پڕۆژه‌یاساى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌کان، په‌رله‌مانى عێراق کۆده‌بێته‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆبونه‌وه‌کانى خولى پایزه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستپێده‌کاته‌وه و به‌پێی کارنامه‌ی دانیشتنه‌که‌ش چه‌ند خوێندنه‌وه بۆ چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌ک ده‌کرێت. به‌پێى کارنامه‌ى کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان، له بڕگه‌ى یه‌که‌مدا خوێندنه‌وه بۆ راپۆرتى لیژنه‌ى یاسایى له‌باره‌ى بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ده‌کرێت، بڕگه‌ى دوه‌میش تایبه‌تکراوه به خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى هه‌موارى دادگاى فیدڕاڵی. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌مڕۆ گفتوگۆ له‌باره‌ى راپۆرتى لیژنه‌ى یاسایى بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت، ئێمه‌ش به‌شدار ده‌بین". ناوبراو وتیشى:" به‌رژه‌وه‌ندى گشتى له‌عێراقدا فره بازنه‌ییه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان، ره‌نگه بۆ هێزه سیاسییه بچوکه‌کان زه‌ره‌رى زۆر تێدا بێت، به‌ڵام ئێمه سه‌یرى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌وره‌تر ده‌که‌ین که گه‌لى عێراقه". ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له‌ئێستادا 40 فراکسیۆن له په‌رله‌مانى عێراقدا هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن به فره بازنه‌یى بۆ ئاستى قه‌زاکان وا ده‌کات فراکسیۆنه‌کان که‌مببنه‌وه بۆ 10 فراکسیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى به سه‌ربه‌خۆ ده‌چنه په‌رله‌مانه‌وه، وتیشى:" ئه‌وکاته گفتوگۆکردن له‌باره‌ى پێکهێنانى حکومه‌ت ئاسانتر ده‌بێت و فراکسیۆنى گه‌وره پێکده‌هێندرێت".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق پێشبینى ده‌کات له رۆژانى داهاتوودا ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا روو له هه‌ڵکشان ده‌کات. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌وه‌ى وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕاى هۆشدارییه‌کانى وه‌زاره‌ت بۆ جێبه‌جێکردنى رێوشوێنه‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا وه‌ک به‌ستنى ده‌مامک و دورکه‌وتنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و به‌هه‌ندوه‌رگرتنى ڤایرۆسه‌که، به‌ڵام رۆژى هه‌ینى زۆرترین ژماره‌ى توشبووان تۆمارکراوه. هه‌روه‌ها روونیشکراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌کى زۆر گردبونه‌وه له شوێنه گشتییه‌کان و شه‌قام و بازاڕ و خواردنگه‌کاندا هه‌یه به‌بێ په‌یڕه‌وکردنى رێوشوێنى خۆپاراستن، ئه‌وه‌ش هۆکارى زیادبونى ژماره‌ى توشبوانه و ئه‌و زیادبونه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له رۆژانى داهاتودا. هاوکات، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق جارێکى دیکه دووپاتیده‌کاته‌وه، که پێویسته هاووڵاتیان جدى بن و پابه‌ندبن به رێنماییه‌کان به‌تایبه‌تى "به‌ستنى ده‌مامک و دورکه‌وتنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و پاکڕاگرتنى ده‌سته‌کان". دوێنێ هه‌ینى 4ى ئه‌یلولى 2020 تۆمارکردنى زیاتر له پێنج هه‌زار توشبوى کۆرۆنا و 84 گیانله‌ده‌ستدانى به ڤایرۆسه‌که راگه‌یاند و کۆى گشتى توشبوانیش له عێراقدا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 252 هه‌زار که‌س.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، هه‌ریه‌ک له‌وه‌زاره‌ته‌کانى دارایى و بازرگانى و کشتوکاڵى راسپارد، کۆبونه‌وه ئه‌نجامبده‌ن و کێشه‌ى شایسته داراییه‌کانى جوتیاران له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کدا چاره‌سه‌ر بکه‌ن. به‌پێى میدیاکانى عێراق، مسته‌فا کازمى هه‌ریه‌ک له‌وه‌زاره‌ته‌کانى دارایی، بازرگانى و کشتوکاڵى راسپاردوه، له‌ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌دا چاره‌سه‌رى کێشه‌ى شایسته داراییه‌کانى جوتیاران بکه‌ن و دوا واده‌ش بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشه‌یه نۆى ئه‌یلولى ٢٠٢٠ ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م جوتیاران پاره‌ى به‌رهه‌مه‌کانى ئه‌مساڵیان وه‌ربگرن. به‌شێک له‌جوتیارانى پارێزگاکانى ناوه‌ڕاست و خواروى عێراق، له مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵه‌وه، به‌رهه‌مى گه‌نم وجۆیان راده‌ستى سایلۆکان کردوه و تا ئێستا پاره‌کانیان وه‌رنه‌گرتوه.
ھاوڵاتی سەدان کەس بەگازی کۆلر ژەھراویی بوون لە شاری چارداوڵی سەر بە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەھۆی تەقینەوەیەکی گەورەی گازی کلۆر کە ئێوارەی ھەینی روویدا. جێگری پارێزگاری ئیلام بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، بەهۆی بووتڵێکی گازی 800 کیلۆییەوە بووە. محەممەد کەریمیان، سەرۆکی زانکۆی پزیشکی ئیلام دەڵێت، 217 کەس برینداربوون و برینی 106 کەسیان برینەکانیان قورسە. قاسم سلێمانی دەشتەکی، پارێزگای ئیلام فەرمانی فریاکەوتنی بەپەلەی دەرکردووە و دەیان تیمی فریاکەوتن لە کرماشان و شاری ئیلامەوە چوونەتە شوێنی رووداوەکە. قایمقامی چارداوڵ ئاماژە بەوە دەکات، ئەو بووتڵەی تەقیوەتەوە گازی کلۆر بووە و بەهۆیەوە خەڵک ژەهراوی بوون.
هاوڵاتى دوو منداڵى ئێزدى که خوشک و بران و داعش ڕفاندبوونى، له‌گه‌ڵ وه‌فدى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له سه‌ره‌دانه‌که‌یاندا بۆ ئه‌نقه‌ره، گه‌ڕێنرانه‌وه هه‌رێمى کوردستان و له فڕۆکه‌ى هه‌ولێر ڕاده‌ستى که‌سوکاریان کراوه‌نه‌وه. دواى چه‌ندین ساڵى دابڕان له خێزان و که‌سوکاریان، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4/9/2020 نووسینگه‌ى ڕزگارکردنى ڕفێنراوانى ئێزدیى سه‌ر به نووسینگه‌ى نێچیرڤان بارزانى، ماوه‌ى زیاتر له سێ ساڵه کار له‌سه‌ر که‌یسى ئه‌م دوو منداڵه ئێزدییه ده‌کات و دواى هه‌وڵێکى زۆر و به هاوکاریى خێرخوازان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانى حکومه‌تى تورکیا، توانرا بدۆزرێنه‌وه و دواى ته‌واوکردنى ڕێکاره یاساییه‌کان، بگه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمى کوردستان. سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان سوپاسى هه‌وڵ و ماندووبوونى هه‌موو ئه‌وانه ده‌کات که له‌م که‌یسه‌دا هاوکار بوون، له ڕاییکردنى مامه‌ڵه فه‌رمییه‌کان و زوو به‌ڕێکردنى ڕێکاره‌کان به شێوه‌یه‌ک که ئه‌مڕۆ توانرا بگه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمى کوردستان.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا به سه‌رۆکى هه‌رێمى راگه‌یاندووه که "وڵاته‌که‌ى بۆ هه‌موو جۆره یارمه‌تیدان و هاوکارییه‌کى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یه و هه‌موو پێداویستییه‌کى ته‌ندروستى و پزیشکى پێشکه‌ش ده‌که‌ن". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4ى ئه‌یلولى 2020 به‌پێى راگه‌یێندراوى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و تورکیا، به‌تایبه‌تى فراوانکردن و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاریکارى و هاوبه‌شیى ئابوورى کرده‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌یێندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان: پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆمارى تورکیا کۆبووه‌وه. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و تورکیا، به‌تایبه‌تى فراوانکردن و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى ئالوگۆڕى بازرگانى و هاریکارى و هاوبه‌شیى ئابوورى کرده‌وه، هه‌روه‌ها تیشکیان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تى کار و وه‌به‌رهێنانى تورکى له که‌رته جیاوازه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا. هه‌ردوولا پوخته‌یه‌کیان له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و لێکه‌وته‌کانى خسته ڕوو، له‌مباره‌یه‌شه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆکى تورکیا دووپاتى کرده‌وه که وڵاته‌که‌ى بۆ هه‌موو جۆره یارمه‌تیدان و هاوکارییه‌کى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یه و هه‌موو پێداویستییه‌کى ته‌ندروستى و پزیشکى پێشکه‌ش ده‌که‌ن. له ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له گفتوگۆى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فیدرالى عێراق و دوایین هه‌نگاوه‌کان بۆ چاره‌سه‌کردنى کێشه‌کان و ئاڵۆزییه‌کانى سنوور کرا، هه‌روه‌ها دۆخى گشتیى عێراق و هه‌وڵه‌کانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کانى داعش خرانه به‌ر باس. دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى، هه‌وڵه‌کان بۆ سه‌قامگیریى ناوچه‌که و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ بڵاویکرده‌وه، له 24 کاتژمێرى رابردوودا 597 توشبووى نوێى کۆرۆنا له پارێزگاکانى هه‌رێم تۆمارکراوه و 25 توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4ى ئه‌یلولى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکیدا بڵاویکرده‌وه کۆى گشتى گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاى کۆرۆنا له هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته هه‌زارو 173 که‌س. راگه‌یه‌ندرواى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم – ژماره (191) ١. که‌ره‌نتین: (هیچ هاوڵاتى نوێ که‌ره‌نتین نه‌کراون) هیچ هاوڵاتى له که‌ره‌نتینن نه‌ماونه‌ته‌وه. ٢. پشکنین: (٥١٤٤ پشکنینى نوێ) (١٢٦٨ هه‌ولێر)، (٧٠٣ سلێمانی، ٢١٢ گه‌رمیان)، (٢٩٠١ دهۆک)، (٦٠ هه‌ڵه‌بجه) ٣. تووشبوو: (٥٩٧ تووشبووى نوێ) (١٦٠ هه‌ولێر) (١١٠ سلێمانی، ٢٧ گه‌رمیان) (٢٧٣ دهۆک) (٢٧ هه‌ڵه‌بجه) ٤. چاکبوون: (٣٢٣ چاکبوون) (٢٢٢ هه‌ولێر) (٣٣ سلێمانی، ٣٨ گه‌رمیان) (٣٠ هه‌ڵه‌بجه) ٥. مردن: (٢٥ مردن) (٦ هه‌ولێر) (١٢ سلێمانی، ٤ ڕاپه‌ڕین) (٣ دهۆک) ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ ده‌رچوو) پشکنین ٣٣٤٢٢٢ (١٣١٠٨٠ هه‌ولێر، ٩١٠٩٢ سلێمانی، ١٠٨٨٩٧ دهۆک، ٣١٥٣ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ٣١١٣٢ (١٢٥٨٠ هه‌ولێر، ١٢٤٣٤ سلێمانی، ٥١١٣ دهۆک، ١٠٠٥ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ١٩٧٠١ (٨٦٧٥ هه‌ولێر، ٨٣٧٧ سلێمانی، ١٧٤٠ دهۆک، ٩٠٩ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ١٠٢٥٨ (٣٤٦٤ هه‌ولێر، ٣٤١٤ سلێمانی، ٣٣٠١ دهۆک، ٧٩ هه‌ڵه‌بجه) مردن ١١٧٣ (٤٤١ هه‌ولێر، ٦٤٣ سلێمانی، ٧٢ دهۆک ، ١٧ هه‌ڵه‌بجه) بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى تر داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ٤ى ئه‌یلول ٢٠٢٠
هاوڵاتى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌دواى ده‌سگیرکردنى باندێکى وه‌رگرتنى باج و سه‌رانه له‌لایه‌ن پۆلیسى سلێمانیه‌وه په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند،"ئه‌م ھه‌وڵانه‌ى پۆلیس و ھه‌مو ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى تر مایه‌ى سه‌ربه‌رزیمانه". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4ى ئه‌یلولى 2020 قوباد تاڵه‌بانى له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی،"ده‌ستى یه‌ک به یه‌کى برایانى ده‌زگا ئه‌منییه‌کان ده‌گوشم له‌پاى ئه‌رک و ماندوبونیان بۆ به‌رقه‌رارکردنى ئاسایش و ئارامى و ده‌ستگیرکردنى باند و که‌سانى ده‌رچو له یاسا." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که پۆلیسى سلێمانى نیوه‌ى شه‌وى رابردو، له‌کاتى پشودانى ھه‌مومان باندێکیان ده‌ستگیرکردوه که سه‌رانه‌یان له خه‌ڵک وه‌رده‌گرت و ترس و دڵه‌ڕاوکێیان دروستده‌کرد، ده‌شڵێت:" ئه‌م ھه‌وڵانه‌ى پۆلیس و ھه‌مو ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى تر مایه‌ى سه‌ربه‌رزیمانه، ده‌ستتان خۆش بێت و داواتان لێ ده‌که‌م به‌رده‌وام بن."
هاوڵاتى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و شاندێکى یاوه‌رى له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا کۆبوونه‌وه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ى ئه‌یلولى 2020 سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان گه‌یشته تورکیا‌و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ تورکیا و چۆنیه‌تیى په‌ره‌پێدانى زیاتریان له هه‌موو بوراه‌کاندا به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا تاوتوێ کران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودانى زیاتر به جموجووڵ و ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوانیان کرده‌وه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى، سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و کاریگه‌رى و لێکه‌وته‌کانى به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر بوارى ئابوورى له هه‌رێمى کوردستان و تورکیا ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیان، مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.
هاوڵاتى هێزه‌کانى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوان له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى باندێکى باج و سه‌رانه‌یان ده‌ستگیرکردووه، که له 10 که‌س پێکهاتوون و هێشتا لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4ى ئه‌یلولى 2020 پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند:" لیژنه‌یه‌ک له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانیه‌وه پێکهێنرا، که‌له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى سلێمانیه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌کرا، دواى چاودێریه‌کى ورد، توانرا ئه‌مشه‌و سه‌عات 02:30 ده‌قیقه ئه‌و تاوانبارانه سه‌رجه‌میان له‌کاتى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌دا ده‌ستگیربکه‌ن" به‌پێى زانیارییه‌کانى میلله‌ت بانده‌که نزیکن له لایه‌نێکى سیاسى هه‌رێمى کوردستان.. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه:"له‌کاتى ده‌ستگیرکردا بیکه‌یسیه‌ک و چوار کڵاشنکۆف و ئێم فۆڕێک و پێنج ده‌مانچه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند ته‌قه‌مه‌نیه‌ک و دوو بێ ته‌ل و چوار ئۆتۆمبێلیان پێبووه". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو :" ئه‌م رووداوه له‌سه‌ر شه‌قامى بازنه‌ى مه‌لیک مه‌حمود بووه، توانرا سه‌رجه‌میان که 10 تۆمه‌تبارن ده‌ستگیرکراون و بۆیه داواکارین له‌هاووڵاتیان له‌هه‌ر گلله‌ى و گازنده‌و که‌سێکى گوماناوى ده‌رگاى پۆلیسى سلێمانى کراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوون بۆ که‌یسه‌کانیان بکرێت". هاوکات، له‌ناو ئۆتۆمبێله گیراوه‌کاندا دووانیان تابلۆى ئۆتۆمبێلى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یان له‌سه‌ره‌و گومانده‌کرێت ساخته‌بن و هێشتا لێکۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره ده‌کات و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆککۆمارى تورکیا کۆده‌بێته‌وه. ئه‌مڕۆ 4ى ئه‌یلولى 2020 ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌نادۆڵ ئاشکراى کردوه که نێچیرڤان بارزانى کاتژمێر دووى نیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ له کۆشکى کۆماریى جانکایا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا کۆده‌بێته‌وه و چه‌ند پرسێک تاوتوێ ده‌که‌ن. سه‌ردانه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى دواى سه‌ردانى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى ناوبراو دێت بۆ به‌غدا که تێیدا له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا و سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراقدا کۆبوونه‌وه. تائێستا سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم هیچ زانیارییه‌کى له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکى سه‌ردانه‌که ئاشکرانه‌کردووه. فه‌وزى هه‌ریری، سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان و که‌ریم شنگالی، به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان و فه‌لاح مسته‌فا، ڕاوێژکارى باڵاى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان یاوه‌رى نێچیرڤان بارزانى ده‌که‌ن.
ئەحمەد هۆشیار، وەکو بەڕێوەبەری نوێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشمەە لە جیگەی تەلار فایەق دەستبەکار بوو. دەستبەکاربوونی ئەحمەد هۆشیار لەکاتێکدایە، بەهۆی رێکارەکانی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، گەشتە ئاسمانییەکان سنووردارکراون. ئەحمەد هۆشیار، وتی "دەست بە پلان و ستراتیجییەتێکی نوێ دەکرێت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر". ئەحمەد هۆشیار، جێگەی تەلار فایەق دەگرێتەوە کە ماوەی 11 ساڵ لە (2009 بۆ 2020) بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە بوو.
ھاوڵاتی لیوای مافپەروەر، لیوا تارق ئەحمەد ئەمڕۆ وەکو بەڕێوەبەری گشتیی نوێی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو. بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ لە بارەگای گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 3-9-2020) رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان لەنێوان لیوا بەختیار قادر بابان و لیوا تارق بەڕێوەچوو. لە وتەیەکدا سەبارەت بە دەستبەکاربوونی، لیوای مافپەروەر، لیوا تارق وتی "ئەو ئاسایشەی ئێستا هەرێمی کوردستان تێیدایەتی، بەدڵنیاییەوە لەئەنجامی هەماهەنگیی سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان، پێشمەرگە و خەڵکی شەرەفمەندی کوردستان بەدەستهاتووە، هیوادارم ئەو ئاسایشە بپارێرێت". هەروەها گوتی "داوادەکەین پشتیوانیی دەزگا ئەمنییەکان بکەن، وەک چۆن لە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمدا هاتووە، کە گرنگییەکی زۆر بە دەزگا ئەمنییەکان دەدرێت... پەیمان دەدەم شەو و رۆژ بە دڵسۆزی کار بکەم، بە هاوکاری لەگەڵ سەرجەم ئەفسەرانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە و بەڕێوەبەرایەتی و دەزگاکانی دیکەی ئەمنی"
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٠٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٤٠٩ چاکبوونەوە و ٢٣ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٠٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٦٧ لە هەولیر، ٨٩ لە سلێمانی، ٢٠٤ لە دهۆک، ٢١ لە گەرمیان. ئاماژە بەوەشکراوە، ٤٠٩ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢٢٨ لە هەولێر، ٢٧ لە سلێمانی، ٢٩ لە گەرمیان، ١٠٣ لە دهۆک، ٢٢ لە هەڵەبجە. ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٣حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە ٩ لە هەولێر، چوار لە سلێمانی، هەشت لە دهۆک، یەک لە گەرمیان، یەک لە ڕاپەڕین. بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٠هەزار و ٥٣٥ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٩هەزار و ٣٧٦ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ١٤٨ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
