هاوڵاتى یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى قۆناغى دووه‌مى لیژنه‌ى باڵاى بایۆمه‌تریى ئه‌نجامدرا و تێیدا لیژنه‌یه‌ک بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى فره‌مووچه‌یى نایاسایى پێکهێنراوه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ى ئه‌یلولى 2020 کۆبوونه‌وه‌که به سه‌رپه‌رشتیى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و به‌شداریکردنى وه‌زیرى دارایى و ئابوورى بوو و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى جێبه‌جێکردنى قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌ترى کرا به ئاڕاسته‌ى به‌رجه‌سته‌کردنى حکومه‌تى ئه‌لیکترۆنى به سوودوه‌رگرتن له ته‌کنه‌لۆژیاى زانیارى له به‌ڕێوه‌بردنى داموده‌زگاکانى حکومه‌ت و فراونکردنى پرۆگرامه‌که تا بواره‌کانى دیکه‌ش بگرێته‌وه و ببێته یارمه‌تیده‌رێکى سه‌ره‌کى بۆ جێبه‌جێکردنى کرداره‌کى چاکسازى و به ئه‌لیکترۆنیکردنى داموده‌زگاکانى حکومه‌ت و ھێنانه کایه‌ى شێوازێکى نوێى خزمه‌ت و حوکمڕانیى دروست. هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه بڕیاریدا لیژنه‌یه‌ک بۆ به‌رده‌وامیدان به پاککردنه‌وه‌ى لیستى مووچه‌خۆران و یه‌کلا‌کردنه‌وه‌ى فره‌مووچه‌ى نایاسایى پشتبه‌ستوو به یاسایى چاکسازى پێکبھێنرێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانگه‌ى ھه‌ماھه‌نگى و به‌دواداچوون و فه‌رمانگه‌ى ته‌کنه‌لۆژیاى زانیارى و وه‌زاره‌تى دارایى بۆ جێبه‌جێکردنى به‌م ئه‌رکه راسپێردران. جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا به ره‌چاوکردنى رێکاره یاساییه‌کان ده‌ست به تۆمارکردنى ئه‌و مووچه‌خۆره شایستانه بکرێت، که هێشتا له سیسته‌مى بایۆمه‌ترى تۆمار نه‌کراون. ھه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، بڕیاردرا وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ئاسانکارى له پرسى تۆمارکردن و دیاریکردنى فه‌رمانبه‌رانى تۆمارکردن بکات، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نیا ئه‌و مووچه‌خۆرانه تۆمار بکرێن، که یاسایین و تۆمارنه‌کراون و بڕیار له‌سه‌ر تۆمارکردنیان ده‌درێت. باش کۆتاییھاتنى قۆناغى یه‌که‌مى بایۆمه‌تری، به تۆمارکردنى مووچه‌خۆرانى ھه‌رێمى کوردستان له سیسته‌مێکى ئه‌لیکترۆنى ناوه‌ندیدا، لیژنه‌ى باڵا ده‌ستى به جێبه‌جێکردنى قۆناغى دووه‌مى سیسته‌مه‌که کرد.
هاوڵاتى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند که به هه‌ست کردن به نیگه‌رانییه‌کانى هاوڵاتیان داوایان کردووه بزوتنه‌وه‌که‌یان له حکومه‌تى هه‌رێم بکشێته‌وه‌و ده‌شڵێن:" ئاماده‌ین ده‌ستبه‌جێ ده‌ستله‌کاربکێشینه‌وه ئه‌گه‌ر بڕیار به‌ده‌ستدانى ئێستاى گۆڕان بڕیار بده‌ن له حکومه‌تى هه‌رێم بکشێته‌وه". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق: دوا به‌دواى کۆبونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتیمانیى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له رۆژى 5/ 9/ 2020 فراکسیۆنى گۆڕان به ئاماده‌بونى تێکراى ئه‌ندامه‌کانى له شارى به‌غدا کۆبوه‌وه و تیایدا ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ئاراسته‌ى رایگشتیى و جه‌ماوه‌رى گۆڕانخوازى کوردستان ده‌کات : یه‌ک: جه‌خت له‌سه‌ر ناوه‌رۆکى راگه‌یه‌ندراوى پێشوى فراکسێۆن له ۸/۲٠ ده‌که‌ینه‌وه و دوپاتى ده‌که‌ینه‌وه که کابینه‌یه‌ى (نۆ)ى حکومه‌تى هه‌رێم شکستى خواردوه و ئه‌جێنداکانى دژى خه‌ڵک و فه‌رمانبه‌ران و ئازادیخوازانه و ده‌بێ گۆڕان لێى بکشێته‌وه. سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌یش که به‌ناوى رێکخه‌رى گشتیى له‌ناو جڤات و به ناره‌سمیى بڵاوکراونه‌ته‌وه و گوایه داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئێمه‌ى کردوه، ده‌مانه‌وێ به رونى رایبگه‌یه‌نین که ئیمه ئه‌گه‌رچى نوێنه‌رى هه‌ڵبژێردراوى خه‌ڵکین و به دامه‌زراندن پۆستمان وه‌رنه‌گرتوه، به‌ڵام هه‌مومان ئاماده‌ین ده‌ستبه‌جێ ده‌ستله‌کاربکێشینه‌وه ئه‌گه‌ر بڕیار به‌ده‌ستانى ئێستاى گۆڕان بڕیار بده‌ن له حکومه‌تى هه‌رێم بکشێنه‌وه و رێکخه‌ر و خانه جێگه‌کانیان بۆ خه‌ڵکى شایسته چۆڵبکه‌ن، هیچ کام له ئێمه‌ش چاومان له هیچ پۆستێکى حزبیى و حکومى و په‌رله‌مانى نیه و وه‌ک گۆڕانخوازێکى ئاسایى ده‌مێنینه‌وه، به‌ڵام له هه‌ر پێگه و جێگه‌یه‌کدا بین داکۆکى سه‌رسه‌خت له‌و فکر و بنه‌ما سه‌ره‌تاییانه ده‌که‌ین که گۆڕانمان بۆ دامه‌زراند. دو: نیگه‌رانین له‌و ئاسته نزمه له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى فراکسێۆنى گۆڕان که له کۆبونه‌وه‌ى جڤاتدا کراوه و، جێگه‌ى هه‌ڵوه‌سته‌ى جدیمانه له‌برى لێپرسینه‌وه له تیمى گۆڕان له حکومه‌ت به‌تایبه‌ت له پرسى لێبرینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران که سیستمێکى زۆره‌ملێى نایاساییه و سه‌پێنراوه، به‌ڵام له برى ئه‌وه په‌لامارێکى ئاست نزمى فراکسێۆنه‌که‌ى ئێمه دراوه که سه‌رسه‌ختانه داکۆکى له ماف و موچه و ژیانى هاوڵاتیان له هه‌رێم و به‌غدا ده‌کات و راستگۆیانه به‌رگرى له پره‌نسیپه‌کانى گۆڕان ده‌کات. سێ: ئێمه به هه‌ستکردن به نیگه‌رانیى خه‌ڵک داوامان کردوه که گۆڕان له حکومه‌ت بکشێته‌وه، ئه‌مه‌شمان به به‌یاننامه و روبه‌ڕوش له کۆبونه‌وه‌ى جڤات دوپاتکردۆته‌وه، به‌ڵام بێ هیچ ده‌نگدان و راپرسى و رێزگرتنێک له‌و داوایه، وته‌بێژى گۆڕان مانه‌وه‌ى گۆڕ‌انى له حکومه‌ت راگه‌یاند و شیوازى مامه‌ڵه‌که‌شیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى فراکسێۆن ده‌رخه‌رى داخستنى ده‌رگاى گفتوگۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه و ئه‌مه‌ش وایکرد که په‌یوه‌ندیه‌کانمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵپه‌سێردرێت. چوار: فراکسێۆنى گۆڕان له کۆبونه‌وه‌که‌یدا جه‌ختى له چه‌ند پرسێک کرده‌وه که چالاکانه کاریان له‌سه‌ر ده‌کات وه‌ک پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵه‌کانى ۲٠۲٠ و ۲٠۲۱ و ، یاسا هه‌ستیاره‌کانى وه‌ک هه‌ڵبژاردن و دادگاى فیدراڵی. هه‌روه‌ک فراکسێۆن به دواداچونى ته‌واو ده‌کات بۆ پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و شایسته داراییه‌کانى جوتیاران و هه‌مو ئه‌و مافه‌ده‌ستوریانه‌ى که هه‌رێم هه‌یه‌تی. ده‌مانه‌وێ رونبێ کارى له پێشینه‌ى ئێمه ئه‌وه‌یه داکۆکى له خه‌ڵک و ده‌نگده‌رى خۆمان بکه‌ین له سه‌ر ئاستى عێراق، به‌ڵام له هه‌مانکاتیشدا له هه‌رێم شه‌ر له‌سه‌ر گه‌یشتنى ئه‌و ماف و شایستانه به هاوڵاتیان ده‌که‌ین و له به‌غدا و هه‌ولێر چاوپۆشى له هیچ گه‌نده‌ڵى و به‌فیرۆدانێک ناکه‌ین. فراکسێۆنى گۆڕان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ۷ى ئه‌یلولى ۲٠۲٠
هاوڵاتى هاوژینى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په و کاندید بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له‌نامه‌یه‌کدا که ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپاى کردوه، داواى لێده‌کات سه‌ردانى ناوچه‌کانى باشورى رۆژهه‌ڵاتى تورکیا بکات و گوێ له چیرۆکى پێشێلکارییه‌کانى مافى مرۆڤ بگرێت. باشاک ده‌میرتاش، هاوژینى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په له‌نامه‌که‌یدا بۆ رۆبه‌رتۆ سپانو، سه‌رۆکى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا که به‌سه‌ردانێکى چوار رۆژه سه‌ردانى تورکیاى کردووه، باسى له‌وه‌کردوه که رۆبه‌رتۆ سپانو ته‌نها دیدارى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى تورکیا و به‌رپرسانى حکومه‌ت کردوه که ئه‌وان ئاماده نین فه‌رمانه‌کانى دادگا جێبه‌جێ بکه‌ن، به‌ڵام سه‌رکه‌توو نه‌بووه له‌دیدارکردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په). هه‌روه‌ها له‌نامه‌که‌دا هاتووه:"ئه‌گه‌ر ئێوه وه‌ک سه‌رۆکى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا سه‌ردانى دیاربه‌کر بکه‌ین، ده‌مه‌وێت ئاگادارت بکه‌مه‌وه له‌و پێشێلکاریانه‌ى به‌رامبه‌ر نوێنه‌رانى هه‌ده‌په ده‌کرێن، به‌ر له‌وه‌ى ئێوه له‌و پێشێلکاریانه ئاگادار بکه‌مه‌وه، که به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌که‌م ده‌میرتاش ده‌کرێن، دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌وه بکه‌یت ده‌رفه‌تى باشترت ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێسته‌کانى حکومه‌ت ببینیت". سه‌ردانه‌که‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى مافه‌کانى مرۆڤى ئه‌وروپا و ئه‌نجامنه‌دانى دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ى پێشێلکارییان به‌رامبه‌ر کراوه له سه‌رکرده‌ى پارته‌کان، که‌سایه‌تییه ره‌خنه‌گره‌کانى ناوخۆى تورکیا، میدیاکانى ئۆپۆزسیۆن و میدیا سه‌ربه‌خۆکان، له‌ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌دا روبه‌ڕوى ره‌خنه‌ى فراوان بوه‌ته‌وه. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ساڵى 2007 له‌سه‌ر لیستى پارتى کۆمه‌ڵگاى دیموکراتیک (DTP) وه‌کو نوێنه‌رى پارێزگاى ئامه‌د بوه‌ته ئه‌ندامى په‌رله‌مانى تورکیا و له‌دواى قه‌ده‌غه‌کردنى ده‌ته‌په له‌لایه‌ن دادگاى ده‌ستورى تورکیاوه، ساڵى 2010 بوه‌ته ھاوسه‌رۆکى پارتى ئاشتى و دیموکراسى (BDP)، دواتر بوه به‌ھاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان (ھه‌ده‌په). له 4ى تشرینى یه‌که‌مى 2016، له‌لایه‌ن حکومه‌تى تورکیاوه له‌گه‌ڵ فیگه‌ن یوکسه‌کداغ و به‌شێک له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانى ھه‌ده‌په به‌تۆمه‌تى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا ده‌ستگیرکراو تاوه‌کو ئێستاش له زینداندایه.
سازدانی: هاوڵاتى عەبدولڕەزاق شەریف ئەندامی دەستەی بەهەرێمکردنی پاریزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت دواى کۆکردنەوەی ئیمزا دەستدەکەن بە راپرسیکردن لەسەر بەهەرێمکردنی سلێمانی، ئەگەر لەجاری یەکەمیشدا دەنگی نەهێنا، دەتوانن هەموو ساڵێک راپرسی بکەن تاپڕۆژەکەیان سەردەگرێت. عەبدولڕەزاق شەریف لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هاوڵاتی وردەکاری پڕۆژەکەیان دەخاتەڕوو. هاوڵاتى: پرۆژه‌ى به‌هه‌رێمکردنى سلێمانیتان راگه‌یاند، ورده‌کارى پرۆژه‌که چیه‌و چۆنه ئه‌گه‌ر بیخه‌یته‌ڕوو؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ماوه‌یه‌کى زۆره خه‌ریکین و سه‌رگه‌رمى داڕشتنین، ئەمە فکره‌یه‌کى سیاسى تازه‌نییه‌و له‌دواى رووخانى رژێمى سه‌دامه‌وه ئه‌م فکره بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى عێراق هاته ناو ناوه‌ندى سیاسى و راگه‌یاندن، ئه‌وکات له‌لایه‌ن نوێنه‌رانى کورد‌و حزبه سیاسییه‌کانه‌وه ره‌تکرایه‌وه‌و نه‌یانتوانى له‌ده‌ستورى عێراقدا پرۆژه‌ى به‌هه‌رێمکردنى هه‌موو پارێزگاکانى عێراق بچه‌سپێنن. ئه‌وه‌ى که له‌ده‌ستوردا گفتوگۆى له‌سه‌رکراو دانرا ئه‌م مافه له‌خه‌ڵکى عێراق نه‌سه‌ننه‌وه له‌مادده‌ى (119)دا ئه‌م مافه‌یان دا به‌خه‌ڵکى هه‌ر پارێزگایه‌ک خۆى ئازادبێت له‌ئاینده‌یا ئه‌گه‌ر داواى هه‌رێمێکى سه‌ربه‌خۆ بکات. له‌عێراق هه‌ندێک هێزى سیاسى له‌به‌سره کاریان له‌سه‌ر کردووە، له‌هه‌رێمى کوردستان ئێمه له‌ناو کێشه‌و قه‌یرانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌ناو کێشه‌و قه‌یرانه‌کانى پارێزگاى سلێمانى، هه‌ستده‌که‌ى بۆ ده‌ربازبوون له‌کۆى ئه‌م کێشانه رێگه‌ى به‌هه‌رێمکردنى پارێزگاى سلێمانیه. بۆیه جارێکى تر به‌ده‌ستورى عێراق و به‌یاساى پێکهێنانى هه‌رێمه‌کان یاساى ژماره (13) که له‌ساڵى 2008دا ده‌رچووه دیراسه‌مان کرده‌وه، ده‌توانین ئه‌م رێگه ده‌ستورى و یاساییه بگرینه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کانمان، ئه‌م فکره سیاسییه‌مان فۆرمه‌له کرده‌وەو وه‌کو پرۆژه‌یه‌کى سیاسى نوێ دامانڕشته‌وه‌و پرۆژه‌یه‌کیشمان بۆ قۆناغى راگوزه‌ر نووسیوه، مه‌له‌سه‌ى جێبه‌جێکردن یان هه‌نگاوه‌کانى به‌هه‌رێمکردنى پارێزگاکه ده‌بێت به‌وێستگه‌یه‌ک له‌م خه‌باته سیاسییه. هاوڵاتى: ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت ئه‌م پرۆژه‌یه نزیکه له‌کانتۆنه‌کانى رۆژئاواى کوردستان پێتانوایه ئه‌مه‌ی ئێوه سه‌ربگرێت؟ پێشتر هیچ ئیشتان بۆ ئه‌م به‌هه‌رێمکردنه کردووه؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: فکره‌ى فیدراڵى تازه نییه له‌ناوه‌ندى سیاسى هه‌موو دنیادا، به‌ڵام بناغه‌ى فکره‌که چیه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵات کێشه‌ى سنور کێشه‌ى شه‌راکه‌ته، له‌وه‌ته‌ى عێراق دروستبووه ئێمه ئه‌م کێشانه‌مان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى به‌غدا هه‌یه، هه‌مان ئه‌و موبه‌ریرانه‌ى وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانى دونیا فکرى فیدراڵى له‌سه‌ر دامه‌زراوه، ئێمه به‌هه‌مان ئه‌و کێشانه‌وه ده‌ناڵێنین. زۆر به‌داخه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى هه‌ولێریشدا که حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ک کیانێک ئیش ده‌کات له‌ناو عێراقدا له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا هه‌مان کێشه‌مان هه‌یه، بۆیه ئه‌و کێشانه له‌گه‌ڵ مه‌رکه‌زى هه‌ولێرو مه‌رکه‌زى به‌غدا وایکرد هه‌مان رێگه‌چاره بدۆزینه‌وه که سه‌دان ساڵه ئه‌و وڵاتانه‌ى دنیا رێگه‌یان گرتووه‌ته به‌ر، هه‌ر له‌ناوچه‌که‌ى خۆشمان، بۆ نموونه ئیماراتى عه‌ره‌بى، ئه‌مه فکره‌یه‌کى تازه نیه، به‌ڵام له‌هه‌رێمى کوردستان و عێراقدا ئه‌مه شتێکى نوێیه‌و پێویستى به‌مه‌عریفه‌ى سیاسی و ده‌ستوریی هه‌یه، ئه‌رکى ئێمه‌شه ته‌رویج بۆ ئه‌م فکره بکه‌ین و بانگه‌شه‌ى بۆ بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵک له‌مافه ده‌ستورییه‌کانى خۆى تێبگات، له‌ڕێگه چاره‌کان تێبگات، له‌ده‌ستورى عێراقدا چاره‌سه‌رى بۆ ئه‌م کێشانه داناوه. هاوڵاتى: به‌هه‌رێمکردنى پارێزگاکان له‌ده‌ستوردا هه‌یه وه‌کو ئاماژه‌ت پێ‌کرد، به‌ڵام ئه‌مه پێویستى به‌ڕه‌زامه‌ندى دادگاى فیدراڵى هه‌یه؟ ئێوه چۆن ئه‌مه ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌وان؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى ئه‌م پرۆسه‌یه پێویستى به‌کۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق و دادگاى فیدراڵى هه‌یه، ئه‌م دوو ده‌زگایه سه‌ربه‌خۆن له‌عێراق راسته ده‌ستى حزبه‌کانى تێدایه‌و کاریگه‌رى هێزه سیاسییه‌کانیان له‌سه‌ره، ئه‌مه له‌هه‌موو ئۆرگانه‌کانى عێراقدا هه‌یه، به‌ڵام به‌ده‌ستور سه‌ربه‌خۆ کارده‌که‌ن، ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو ده‌زگایە ده‌که‌ین. له‌ده‌ستورى عێراق و له‌مادده‌ى (119) دوو رێگه‌ى داناوه رێگه‌یه‌ک ئه‌نجومه‌نى پارێزگایه‌و له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌رى حزبه سیاسییه‌کانه‌وه ده‌توانن داوا پێشکه‌ش بکه‌ن بۆ به‌هه‌رێمکردن، رێگه‌ى دووه‌م راسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ى خه‌ڵکه‌وه، ئێمه رێگه‌ى دووه‌ممان هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام به‌سره له‌ڕێگه‌ى یه‌که‌م و نوێنه‌رى حزبه‌کانه‌وه کردیان، بۆیه کێشه‌ى تێکه‌وت، هه‌ندێک له‌نوێنه‌رى حزبه‌کان په‌شیمان بوونه‌وه، دۆسیه‌که‌یان نه‌دۆڕاندووه‌و هه‌ڵپه‌سێردراوه‌و تائێستاش هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌ستتێوه‌ردانى سیاسى و هه‌رێمایه‌تى تێکه‌وتووه‌و به‌هه‌ڵواسراوه‌یى ماوه‌ته‌وه. هاوڵاتى: واته راپرسییه‌و ده‌بێت خه‌ڵک ده‌نگ بدات؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ئێمه داواکه‌مان پێشکه‌شى کۆمسیۆن کردووه له‌ڕێگه‌ى تیمێک پارێزه‌ره‌وه له‌به‌غدا، ئه‌م داوایه‌ى ئێمه هاوپێچ ده‌بێت له‌سه‌دا دووى ده‌نگده‌رانى پارێزگاى سلێمانى به‌ناوو ئیمزاوه له‌گه‌ڵیدا پێشکه‌ش ده‌کرێت، دواى ئه‌وه کۆمسیۆن چێکى ناوه‌کان ده‌کات له‌لیستى ده‌نگده‌رانى پارێزگاى سلێمانى، ئه‌گه‌ر دروستبوو ناوه‌کان ئه‌وکات هه‌نگاوى دووه‌م ده‌ستپێده‌کات که‌هه‌نگاوى راپرسیه. ئه‌م کاره لاى کۆمسیۆنه هه‌تاوه‌کو ئه‌وکاته‌ى ده‌نگى ته‌واو ده‌هێنێت یان نایهێنێت، به‌ڵام دواجار بۆ بڕیاردانى کۆتایی ده‌چێته دادگاى فیدراڵى یان خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر کۆمسیۆن ته‌گه‌ره‌ى یاسایی بۆ ئێمه دروستبکات، ئێمه‌ش رێگه‌ى دادگاى فیدراڵى بگرینه به‌ر، ئه‌مه خه‌باتێکه به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌رى، چونکه هه‌ر ده‌ستورى عێراق رێگه‌ى داوه ساڵى یه‌که‌م ده‌نگ نه‌هێنێت جارێکى تر راپرسی بکه‌ینه‌وه هه‌موو ساڵێک ده‌توانیت بیکه‌یته‌وه، بۆیه ئه‌مه خه‌باتێکه له‌ناو هه‌ندێک له‌میلله‌تاندا ده‌یان ساڵى خایاندوه تاوه‌کو جێبه‌جێ بووه، هه‌ندێک له‌میلله‌تان ده‌یان ساڵه خه‌باتى بۆ ده‌که‌ن جێبه‌جێ نه‌بووه، ئه‌مه خه‌باتێکى سیاسى فیکرییه، ئێمه ده‌ستمان داوه‌تێ و به‌رده‌وام ده‌بین هه‌تا به‌ئامانجى خۆى ده‌گات. هاوڵاتى: ئێستا سلێمانى یان گه‌رمیان و راپه‌ڕین چ جیاوازییه‌کى هه‌یه له‌گه‌ڵ لامه‌رکه‌زى؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: لامه‌رکه‌زى دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته له‌ڕووى دارایی و ئیدارییه‌وه، به‌ڵام ئه‌م دابه‌شکردنه زۆرێک له‌به‌رنامه‌ى حزبه‌کانى هه‌رێم له‌کاتى هه‌ڵبژاردن و له‌پرۆگرامه‌کانیان بانگه‌شه‌یان بۆکردووه، به‌ڵام ده‌بینیت هه‌تا ئێستا ئه‌وانه‌ى خۆشیان ده‌سه‌ڵاتدارن نه‌یانتوانیوه جێبه‌جێى بکه‌ن، فکره‌ى لامه‌رکه‌زییه‌ت له‌لاى ئێمه کۆتایی هات، نه ئه‌م حزبانه ده‌یکه‌ن نه چاره‌سه‌رى کێشه‌کانیش ده‌کات، به‌هه‌رێمکردن جیاوازه به‌پێى ده‌ستورى عێراق ئیمتیاز‌و مافه‌کانى هه‌رێم دیاریکراوه، هه‌موو ئه‌و مافانه‌ى له‌هه‌رێمێک ده‌سته‌به‌رکراوه له‌ده‌ستورى عێراق تۆ وه‌ریده‌گریت له‌هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌یه میزانیه‌ى سه‌ربه‌خۆت ده‌بێت و مافت هه‌یه ده‌ستورێک بۆ هه‌رێمه‌که‌ت بنووسیته‌وه. ئه‌مه گرنگترین دۆکۆمێنتى مێژوویی ده‌بێت بۆ میلله‌ته‌که‌مان که‌ئێمه بتوانین هه‌رێمى سلێمانى دروستبکه‌ین و ده‌ستورى بۆ بنووسینه‌وه. هاوڵاتى: هه‌مان بۆچوونیشتان بۆ به‌هه‌رێمکردنى هه‌ولێرو دهۆک هه‌یه؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: به‌پێى ده‌ستورى عێراق ئێمه ناتوانین له‌جیاتى خه‌ڵکى پارێزگایه‌ک داواى به‌هه‌رێمکردنى پارێزگایه‌کى تر بکه‌ین، ئێمه ئه‌و مافه‌مان نیه له‌جیاتى خه‌ڵکى دهۆک و هه‌ولێرو که‌رکوک بێین داواى به‌هه‌رێمکردنى پارێزگاکانى ئه‌وان بکه‌ین، به‌ڵام وه‌ک فکرێکى سیاسى ئێمه چۆن سودمان له‌ئه‌فکارى سیاسى و ئه‌زموونه فیدراڵیه‌کانى دنیا وه‌رگرتوه، ئه‌کرێت هه‌ولێرو دهۆک و که‌رکوکیش زیاتر له‌وه سوود له‌م پرۆژه‌یه‌یه‌ى ئێمه وه‌ربگرن، چونکه هه‌م هاوزمانین و یه‌ک میلله‌تین، ده‌کرێت له‌وێش ده‌سته دروستببێت، خه‌ڵکێک هه‌ست به‌مه‌سئولیه‌ت بکات و پرۆژه‌یه‌کى واپێشکه‌ش بکه‌ن لاى که‌مى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى خۆیان، ئێستاش خۆ دهۆک و زاخۆ کێشه‌یان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى هه‌ولێر هه‌یه، کێشه‌ى دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵات و شه‌راکه‌تیان هه‌یه، کێشه‌ى میزانیه‌و بودجه‌یان هه‌یه، به‌هه‌مانشێوه‌ش که‌رکوک له‌گه‌ڵ هه‌ولێرو ناوه‌ندى به‌غداش هه‌یه‌تى، له‌به‌رئه‌وه ته‌نیا به‌هه‌رێمکردنى ئه‌و پارێزگایانه چاره‌سه‌رده‌بێت، ئه‌گه‌ر چارسه‌رێکى تریان پێیه ئه‌وه (28) ساڵه رۆژ به‌ڕۆژ بارودۆخمان خراپتر ده‌بێت خۆشیان ده‌زانن و چاره‌سه‌رەکەشیان پێ نییه. هاوڵاتى: له‌ڕووى داهات و خه‌رجییه‌کانه‌وه ده‌توانێت خۆى بژێنێ؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: له‌ده‌ستورى عێراقدا به‌پێى ژماره‌ى دانیشتوان میزانیه‌ى عێراق دابه‌شده‌کرێت به‌سه‌ر پارێزگا‌و هه‌رێمه‌کان، به‌پێى رێژه‌ى دانیشتوان بودجه له‌عێراق وه‌رده‌گریت، له‌پترۆ دۆلار پاره وه‌رده‌گریت، له‌بودجه‌ى سیادى پاره وه‌رده‌گریت، هه‌موو ئه‌مانه ده‌ستورین بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگایه‌ک بژیه‌نیت، پێویستت به‌وه‌نیه پارێزگاکه‌ت نه‌وتى تیایه یان نا، گومرگى هه‌یه یان نا، ئه‌مه ئیلتیزامێکى ده‌ستورییه ده‌بێت عێراق بودجه‌ت بۆ دابین بکات. ئه‌گه‌ر پارێزگایه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ند بێت و گومرگى هه‌بێ و نه‌وتى هه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ستورى عێراق رێکخراوه داهاته سیادییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌رکه‌ز، داهاته ناوخۆییه‌کان بۆ ته‌نمییه‌ى هه‌رێمه‌که سه‌رف ده‌کرێت، ئه‌مه خۆى کێشه‌یه‌کى دروستکراوه هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌تى. به‌ئاشکرا ئه‌مه له‌ده‌ستورى عێراقدا چاره‌سه‌رى بۆ دانراوه، به‌ڵام له‌به‌ر ته‌ماع و گزى و فزى له‌عێراق جێبه‌جێى ناکه‌ن له‌به‌ر که‌مته‌رخه‌مى. هاوڵاتى: پێتوایه هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان ئه‌مه هه‌زم بکه‌ن؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ هه‌موو هێزو لایه‌نه ته‌ندروسته‌کان باشه، چونکه ئێمه مه‌بادیئى پرۆژه‌که‌مان خستوه‌ته‌ڕوو، ئه‌وانه‌ى بڕوامان پێیه‌تى له‌فره‌یی ته‌عه‌دودى دیموکراسى سه‌ربه‌خۆى دادگا، ئه‌م چه‌مکانه بۆ حزبێک ته‌ندروستە کارى سیاسى بکات و بڕواى به‌ئازادى بێت له‌خزمه‌تى ئه‌ودایه، به‌ڵام بۆ حزبێک که بیه‌وێت حکومى ماڵباتی یان گروپێک یان که‌سێک ته‌وزیف بکات یان هێزى میلیشیایی هه‌بێت و بودجه بشارێته‌وه ئه‌وه دژیه‌تى. هاوڵاتى: نه‌وشیروان مسته‌فا رۆڵى هه‌بووه له‌نووسینه‌وه‌ى ده‌ستورداو مافى داوه به‌پارێزگاکان، پێت وایه ده‌بێت خه‌ڵکیش پشتگیرى ئه‌م پرۆژه‌یه بکات؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: تیمى کورد له‌سه‌روه‌ختى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستورى عێراقدا مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروان به‌ڕه‌حمه‌ت بن و کاک مه‌سعودیش پێکه‌وه‌و به‌جیاش سه‌رکردایه‌تى نوێنه‌رانى کوردیان کردووه، دیاره تیمى یاسایی و ده‌ستورى کورد‌و ته‌نانه‌ت راوێژکارى بیانیشیان له‌گه‌ڵدا بووه، سه‌رکه‌تووبن و مافه‌کانى کورد بچه‌سپێنن، به‌ڵێ کارى باشیان کردووه‌و زۆرینه‌ى مافه‌کانى کوردیان ده‌ستبه‌رکردووه، به‌ڵام به‌جوهدى کاک نه‌وشیروان له‌و ده‌ستوره‌دا چه‌سپى مادده‌ى (119) بوو، ئه‌وکات شیعه‌و سوننه گفتوگۆى ئه‌وه‌یان ده‌کرد، ئه‌وه لاى ئه‌وان گرنگ نه‌بوو، به‌ڵام لاى کاک نه‌وشیروان ئه‌مه زۆر گرنگ بوو، ئه‌گه‌ر به‌غدا غه‌درى له‌پارێزگایه‌ک کرد، یان پارێزگایه‌ک له‌پارێزگایه‌کى تر، ئه‌و مافه هه‌بێت و داواى به‌هه‌رێم بوون و جیابوونه‌وه بکات. کاک نه‌وشیروان به‌ڵێنێکى دابوو به‌تیمه‌که‌ى که بانگه‌شه‌ى بۆ نه‌کات و کارى بۆ نه‌کات، هه‌رچه‌نده ئه‌وکاته هه‌ڵایه‌کى راگه‌یاندنى دژى راگه‌یه‌ندرا که‌ده‌یه‌وێت سلێمانى جیابکاته‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وکاته نه بانگه‌شه‌ى بۆ کردبوو نه هیچ کاریشى بۆ کردبوو، به‌ڵام له‌م کۆتاییانه‌دا که‌گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی خه‌باتى په‌رله‌مانى له‌هه‌رێمى کوردستاندا که‌وته ژێر پرسیاره‌وه په‌رله‌مان داخرا، زۆر به‌جدیی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ى هێنایه‌وه به‌رباس و خواس و پرۆژه‌شى بۆ نووسى، زۆرکه‌س له‌و براده‌رانه‌ى که‌هاوڕێى کاک نه‌وشیروان بوون و له‌دانیشتنه‌کانیدا، ئه‌و ماوه‌یه گفتوگۆیان کردووه هه‌موویان لێیان بیستووه پرسیارى له‌زۆرینه‌ش کردووه له‌سه‌ر هه‌رێمى سلێمانى،هه‌تا له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا که‌سه‌رکردایه‌تى هاوبه‌ش دانرا زۆر باس و خواسى له‌سه‌رکرا، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ى گفتوگۆى له‌سه‌رکرد ته‌مه‌ن رێگه‌ى نه‌دا کارى زیاترى له‌سه‌ربکات و داوا له‌خه‌ڵک بکات، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌وه‌ى به‌چاره‌سه‌ر زانیوه. نه‌ک ته‌نها کاک نه‌وشیراوان، هه‌تا سیاسییه‌کانى تریش له‌ناو یه‌کێتى و هه‌ندێکى ناو پارتیش ئه‌مه‌یان به‌دواچاره‌سه‌ر زانیوه، ئێمه پێمان وایه گه‌یشتوینه‌ته بنبه‌ست له‌گه‌ڵ حوکمداریه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و ناعه‌داله‌تى و گه‌نده‌ڵیه‌ى که رۆژانه ده‌کرێت و ده‌یبیستین و به‌رده‌وامیش زیاد ده‌کات، بۆ کۆتاییهێنان به‌هه‌موو ئه‌مانه، ئه‌مه باشترین پرۆژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى لاى که‌مى ئاینده‌ى منداڵه‌کانمان مسۆگه‌ربکه‌ین.
هاوڵاتى خوێندکاره یه‌که‌مه ده‌رچووه‌کانى زانکۆ و په‌یمانگاکان له‌به‌رده‌م بیناى حکومه‌ت گردبوونه‌وه و داواى دامه‌زراندنیان کرد. خوێندکاره یه‌که‌مه‌کانى سه‌ر ئاستى زانکۆ و په‌یمانگاکانى هه‌رێم ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ى ئه‌یلولى 2020 له‌کاتى ده‌ربرینى ناڕه‌زاییه‌کانیان رایانگه‌یاند که ماوه‌ى چوار ساڵه خوێندنیان ته‌واوکردووه و هێشتا دانه‌مه‌زراون. خوێندکاره یه‌که‌مه‌کان چه‌ندین دروشمى جیاجیایان به‌رزکرده‌وه و رایانگه‌یاندووه که زیاتر له سێ ساڵ چاوه‌ڕوان دامه‌زراندنن و چیتر ناتوانن چاوه‌ڕوان بکه‌ن.
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى تۆڕى هاوکارى کۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که‌کۆمه‌ک و هاوکارییان له‌هاوڵاتیانى ئه‌وروپاو هه‌رێمى کوردستان کۆکردووه‌ته‌وه‌و دابه‌شیان کردووه به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژاره‌کاندا. رێبوار عارف، وته‌بێژى تۆڕى هاوکارى کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ده‌ڵێت:»هاوکارى خه‌ڵکى هه‌ژارمان له‌سه‌ره‌تاى هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆناوه کردووه‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامین». هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:» پێداویستى پزیشکیمان له‌به‌رده‌رکى سه‌را دابه‌شکردووه له‌ماسک و ده‌ستکێش، به‌ڵام ئاسایش رێگه‌یان پێنه‌داوین». هاوڵاتى: تۆڕى هاوکارى کۆمه‌ڵایه‌تى که‌ى پێکتان هێناوه‌و ئامانجتان چى بووه؟ رێبوار عارف: تۆرى هاوکارى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌هه‌ناوى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆناوه له‌وڵاتانى ئه‌وروپا دروستبوو، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ى کاره‌کانمان روو به‌هه‌رێمى کوردستان کرد، بۆیه له‌سێ بۆ چوار مانگى رابردوودا ئێمه به‌کرده‌وه له‌کوردستاندا ده‌ستبه‌کاربووین. ئامانجى هه‌وڵێکه تۆڕه‌کانى ئێمه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه‌ى که‌وتووەته کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌هۆى مه‌ترسییه‌کانى ڤایرۆسى کۆرۆناو کاریگه‌رییه‌کانیه‌وه، که له‌ڕێگه‌ى گیانى هاوکارى و هه‌ره‌وه‌زییه‌وه ده‌مانه‌وێت هیوایه‌ک بۆ ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژارو نه‌داره بگه‌ڕێنینه‌وه تائیراده‌ى ئینسانى خۆیان به‌گه‌ر بخه‌ین بۆ بنیادنانه‌وه‌ى ژیان و تێپه‌ڕاندنى بارگرانى و سه‌ختییه‌کانى ئه‌م رۆژانه. هاوڵاتى: چ کۆمه‌ک و هاوکارییه‌کتان ئه‌نجامداوه؟ رێبوار عارف: دابه‌شکردنى به‌سته‌ى خواردن بۆ نزیک به‌هه‌زار خێزان له‌گه‌ڵ دابه‌شکردنى جلوبه‌رگ به‌هه‌مان رێژه، که له‌ئاستى وه‌ڵامدانه‌وه به‌هه‌ندێ له‌پێداویستییە سه‌ره‌تاییه‌کانى ژیانى رۆژانه‌یان بووه بۆ ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک. هه‌روه‌ها دابه‌شکردنى ده‌ستکێش و ده‌مامک و کڕینى چه‌ند عه‌ره‌بانه‌یه‌ک بۆ که‌سانى خاوه‌ن پیداویستی تایبه‌ت، هه‌ندێ ئامێرى وه‌ک (سه‌لاجه، موبه‌ڕیده)و دابینکردنى ده‌رمان بۆ ده‌یان نه‌خۆش. هاوکات دابینکردنى پشکنینى خۆبه‌خشانه‌و ئه‌شیعه‌و خه‌رجى ده‌رمان بۆ ده‌یان که‌س به‌نیوه نرخ. هاوڵاتى: رێگرى له‌کاره‌کانتان کراوه له‌هه‌رێمى کوردستاندا؟ رێبوار عارف: حاڵه‌تى به‌و شێوه‌یە ته‌نیا جارێک بوو، ئه‌ویش دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر تیمێک له‌تۆڕه‌کانى سلێمانى له‌سه‌راى ئازادى له‌کاتێکدا که‌خه‌ریکى بڵاوکردنه‌وه‌ى ده‌مامک و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بوون، ئاسایش رێگرییان لێکردبوون، هه‌موو رێنماییه ته‌ندروستیه‌کانیشیان له‌هه‌ڵسوڕاوانى تۆڕه‌که‌مان سه‌ندووه‌و له‌مه‌ش ناشیرینتر ئه‌وه بووه که‌وتوویانە ئه‌م کارانه رێپێدراو نیه، چونکه ده‌زانین ئه‌م کارانه ده‌ستى له‌پشته، یانى تۆ ده‌مامک و رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى بڵاوبکه‌یته‌وه پێت بڵێن ده‌ستێک له‌پشت ئه‌و کاره‌وه هه‌یه. هاوڵاتى: بۆچى مۆڵه‌تیان له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان وه‌رنه‌گرتووه تا رێگریتان لێنه‌که‌ن؟ رێبوار عارف: به‌ڕاستى ئێمه له‌و جۆره رێکخراوانه‌ى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى نین تا بیر له‌بوون و نه‌بوونى مۆڵه‌تى رێکخراوه‌یى بکه‌ینه‌وه، ئێمه کاره‌کانمان کۆمه‌ک و هاوکارى کۆمه‌ڵایه‌تیه‌و دابینکردن و دابه‌شکردنى ئه‌و پیداویستیانه‌یه که‌پیشتر باسمان کرد، بڕواناکه‌م ده‌سه‌ڵات که خۆى ئاماده نیه وه‌ڵامى پێداویستییه‌کانى ئه‌و خه‌ڵکه بداته‌وه و ئێستا به‌هانه‌ى مۆڵه‌تپێدان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ى ده‌مامک و رێنمایى ته‌ندروستى پێویست بێت. هاوڵاتى: په‌یوه‌ندیتان به‌ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه هه‌یه؟ رێبوار عارف: ئێمه له‌ڕاستیدا هێشتا له‌سه‌ره‌تاى کارداین، دڵنیام له‌داهاتوودا بۆ گه‌لیک کار ده‌بێت روو له‌ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى که له‌م ده‌وره‌دا بۆ ئێمه ئه‌وله‌ویه‌تى هه‌بووه خۆبنیادنان و مه‌حکه‌م بوونمانه له‌کوردستان له‌ڕێگه‌ى دروستکردنى تۆڕه‌کانمانه‌وه‌و له‌ئاینده‌یه‌کى نزیکدا گرنگییه‌کى زۆر زیاتر ده‌ده‌ین به‌په‌یوه‌ندیکردن به‌ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. هاوڵاتى: ئایا دواى ته‌واوبوونى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئێوه کارتان ته‌واو ده‌بێت؟ رێبوار عارف: ئه‌م تۆڕانه له‌جه‌رگه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆناو کاریگه‌رییه‌کانیدا دروستبووه، به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین کاریگه‌رییه‌کانى ئه‌م ڤایرۆسه له‌سه‌ر کۆى ژیانى ئابورى و کۆمه‌ڵایه‌تى له‌ئاستێکى فراواندا داناوه. به‌ده‌ر له‌وه‌ى که له‌هه‌وڵدابووین هه‌نگاویک بنێین بۆ دابینکردنى پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانى ژیانى ئه‌و خێزانانه‌ى که‌ده‌ستمان پێیان گه‌یشتووه، هاوکات گرنگیشمان داوه به‌که‌رتى ته‌ندروستى و ژینگه‌و ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تی. هاوڵاتى: پلانى کارکردنى داهاتووتان چیه؟ رێبوار عارف: جیاواز له‌درێژه‌پێدان و فراوانکردنه‌وه‌ى ئه‌و کارانه‌ى که تائێستا کردوومانه، هاوکات کار له‌سه‌ر بارى ته‌ندروستى خه‌ڵکى کوردستان ده‌که‌ین که‌پێمانوایه یه‌کێک له‌گرنگترین و گه‌وره‌ترین کێشه‌کانى ژیانى خه‌ڵکى ئه‌م وڵاته‌یه‌و سه‌دان هه‌زار که‌س ده‌ناڵێنن به‌ده‌ستیه‌وه. بۆیه ئه‌وه‌ى که له‌ئیستادا کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ین دروستکردنى تۆڕێکى کۆمه‌ڵایه‌تى ته‌ندروستییه که خۆشحاڵانه تائێستا زیاتر له (20) دکتۆرو که‌سانى تایبه‌ت به‌م که‌رته ئاماده‌ى کارکردن و په‌یوه‌ستبوونیان به‌م تۆڕه‌وه ده‌ربڕیوه. هاوڵاتى: هاوکارییه‌کانتان له‌ئه‌وروپا کۆکردووه‌ته‌وه؟ رێبوار عارف: ئێمه له‌دوو ئاستدا کۆمه‌ک و هاوکاریمان به‌ده‌ستهێناوه، یه‌که‌م له‌ڕێگه‌ى تۆڕه‌کانمانه‌وه له‌هه‌نده‌ران له‌پله‌ى یه‌که‌مدا کۆمه‌کى دارایى بووه‌و که‌سانێکى ئاسایى له‌گیرفان و ئیمکانیاتى خۆیان گرتووه‌ته‌وه‌و یارمه‌تى تۆڕه‌کانیان کردووه‌و هاوکات نزیک به‌تۆنێک جلوبه‌رگمان کۆکردووه‌ته‌وه‌و ناردومانه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان و به‌شێکیش هه‌ر له‌وى دابین کراوه، زۆربه‌ى زۆرى جلوبه‌رگه‌کان له‌ئه‌ڵمانیاو هۆڵندا نێردراونه‌ته‌وه. به‌شێکى تریش ئه‌وه‌یه که له‌کوردستان له‌ڕێگه‌ى که‌سانى ئاساییه‌وه کۆمه‌ک کۆکراوه‌ته‌وه، ده‌یان و سه‌دان که‌س له‌گیرفانى خۆیان گرتووه‌ته‌وه، هه‌ندێ پێداویستى سه‌ره‌تایى پێ دابینکراوه وه‌ک به‌سته‌ى خواردن، جلوبه‌رگ، ده‌مامک، ده‌رمان. هاوڵاتى: له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک پۆلێنى خه‌ڵکى هه‌ژارتان کردووه؟ رێبوار عارف: ئه‌ندامانى تۆڕه‌کانمان که‌سانێکیان که‌خۆیان له‌نێو ئه‌و خه‌ڵکه‌دا ده‌ژین و به‌وردى ئاگادارى برسییه‌تى و هه‌ژارى ئه‌و خه‌ڵکانه‌ن که‌ده‌کرێت هاوکارییان بکه‌ین. کۆمه‌که‌کانى ئێمه ته‌نها بۆ و ئه‌و خێزان که‌سانه ده‌بێت که برسیه‌تى ته‌نگى به‌ژیانیان هه‌ڵچنیوه، که به‌داخه‌وه به‌هه‌ندێکیان ناگه‌ین و هه‌ژارى و نه‌دارى وایانلێده‌کات که‌بیر له‌خۆکوشتن بکه‌نه‌وه‌و رۆژانه‌ش گۆێبیستى هه‌واڵى مه‌رگیانین! بۆیه ئێمه کۆمه‌که‌کان به‌که‌سانێک ده‌ده‌ین که له‌م بارودۆخه‌دا بێکارى و هه‌ژارى مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانیان دروستکردووه. هاوڵاتى: هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵ پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نه‌کانه‌وه هه‌یه بۆ گه‌یاندنى هاوکارییه‌کان؟ رێبوار عارف: نه‌خێر ئێمه سه‌ربه‌خۆ کارده‌که‌ین و هیچ جۆره به‌رنامه‌و پرۆژه‌و کارێکمان له‌گه‌ڵ پاریزگارو ئەنجومەنەکاندا نیه، هه‌رچه‌ند له راستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه له‌ئه‌ستۆ بگرن و بیانه‌وێت هاوکارى ئه‌و خه‌ڵکه بکه‌ن، ئێمه به‌ئه‌رک و هه‌ڵوێستێکى باشى ده‌زانین و ئه‌وه‌ى که‌تائێستا به‌و کاره هه‌ڵنه‌ستاون ئه‌وه نیشانه‌ى ته‌واوکردنى هه‌مان هه‌ڵوێستى نابه‌رپرسانه‌ى ده‌سه‌ڵاته سه‌باره‌ت به‌ژیان و چاره‌نووسى ئه‌و خه‌ڵکه.
هاوڵاتى ، ماردین نورەدین وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەریمی کوردستان ئامادە نیە زانیاری لەسەر شێوازی جێبەجێکردنی خوێندنی ئۆنلاین بە بدات، ئەگەرچی بەپێی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری هەموو فەرمانگەیەکی حکومەت لەسەریەتی ئەرکی زانیاری بدات بەمیدیاو هاوڵاتیان. رۆژنامەی هاوڵاتى پەیوەندی بەهەشت بەرپرس و راوێژکاری وەزارەتی پەروەردەوە کرد سەبارەت بەشێوازی جێبەجێکردنی خوێندنی ئۆنلاین کە کۆتایی هەفتەی رابردوو بڕیاری لێدا، بەڵام شێوازی جێبەجێکردنەکەی رووننەکردۆتەوە. هەریەک لەو بەرپرسانە یان وەڵامی پەیوەندیەکانی هاوڵاتى -یان نەدایەوە، یان دەیانوت پەیوەندی بەئەوانەوە نیە، یان داوایان دەکرد بەپرسێکی تر قسە بکات، بەڵام کاتێک پەیامنێری لەگەڵ بەرپرسێکی تری پەروەردە قسەی دەکرد بەهەمان شێوە وەڵامی دەستنەدەکەوت. کۆتایی هەفتەی پێشوو وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بەشێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین دەبێت بۆ قوتابخانەو خوێندنگا‌و پەیمانگا حکومی و ناحکومییەکان جگە لەپۆلی (12). موسلیم عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی کوردستان ئامەژی بەوەکرد کەخوێندنی ئۆنلاین لەکوردستان «سەرکەوتوو نابێت، چونکە کێشەو گرفتی زۆرە». موسلیم عەبدوڵا بە هاوڵاتى وت «ئەم پرۆسەیە بۆ ئێمە ئەزمونێکی نوێیە، کێشەو گرفتەکانی ئۆنلاین ناژمێردرێت لەکوردستان ئەوەندە زۆرە». ئاماژەی بەوەکرد کەکێشەی دارایی گەورەترین کێشەیە، رەنگە خێزانێک شەش مناڵی خوێندکاری هەبێت، ناتوانرێت ئایپاد، یان مۆبایلی زیرەک و لاپ‌تۆپ بۆ همەوویان بکڕێت کەپێویستن بۆ خوێندنی ئۆنلاین. موسلیم وتی «یەکێ لە 9ی بەیانی یان (10) ئۆنلاینی هەبێت و کارەبای نەبێت ئەم گوناهە بە ملی کێ؟ یان کێشەی خەتت هەیە وەک خاوی شەبەکە لەناوچە سنورییەکان کە بەڕێژەی لە 30% خوێندکارانی کوردستان دەکەوێتە ناوچە سنورییەکان». لەکوردستان هیچ یاسایەک نیە دان بنێت بەسیستەمی خوێندنی ئۆنلاین، ئەسڵەن هیچ بڕوانامەیەکی ئۆنلاینیش تائێستا دانی پێدانەنراوە کە لەدەرەوە وەرگیرابێت. موسلیم عەبدولا رەخنەی لەوەش گرت کەسیستمەکە بۆ قۆناغی بنەڕەتی بەتایبەتی (1-4) بنەڕەتی «نەگونجاوە». وتی «ئەو قۆناغە دەبێت مامۆستا لە گەڵیان بێت لەناو پۆل دەستیان بگرێت، شتیان فێربکات، چۆن دەتوانێت لەگەڵ ئایپاد هەڵکات، یان چۆن سەری لەمۆبایلی زیرەک دەردەچێت، یان چۆن گوێ دەگرێ و فێردەبێت لەوانەکاندا؟». وتیشی «بۆیە من پێم وایە ئەم بڕیارە بەهەموو پێوەرێک بڕیارێکە لەسەرەتاوە شکستی هێناوە هەر لە سەرەتاوە پێش ئەوەی دەستی پێ‌بکرێ کێشەی زۆرە». لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەپەرلەمان پێداگرییان کردووە لەسەر ئەوەی ماوەیەک پرۆسەی خوێندن دوابخرێت، هاوشیوەی عێراق کە بۆ مانگی (12) دواخراوە. موسلیم وتی «ئەگەرچی منداڵان بەشێکی کەمن لەو کەسانەی کە دووچاری مردن دەبنەوە بەهۆی کۆرۆناوە، بەڵام گوێزەرەوەیەکی باشی ڤایرۆسەکەن، دەیهێننە ماڵەوە، دووچاری دایک باوک و مامۆستایان دەکەن». هەروەها وتی «بەشێکی ئەم پڕۆسەیە مامۆستایانن کەخۆشیان گرفتیان هەیەو ناتوانن بەم پڕۆسەیە دەرس بڵێنەوە، مامۆستا (30) رۆژ جارێک موچەی بۆ دابین نەکراوە، لەئێستادا چۆن دەتوانێ وەک سیستمی ئاوێتە پابەندی بکەیت، دواتریش بچێ بەئۆنلاین وانە بڵێتەوە، بەڕاستی باریان قورس کراوە». باسی لەوەشکرد کە سیستمی ئەلکترۆنییان پێ باشتر بوو لەئۆنلاین، واتە تەنها لەڕێگەی گوێگرتن لەوانەکانەوە خوێندکار فێربکرێت و پابەند نەکرێت هەتا ئەوکاتەی دەرگای قوتابخانەکان لەژێر رێنمایی تەندروستیدا دەکرێنەوە. رەخنەی لەوەش گرت کەحکومەت هیچ بودجەیەکی دابین نەکردووە بۆ خوێندنی ئۆنلاین. وتی «دەبێت حکومەت کەلوپەلی ئەو خوێندکارانە دابین بکات کەناتوانن ئایپاد بکڕن». داواشی کرد لەکاتی جێبەجێکردنی سیستمەکە سەرژمێری بکرێت تابزانرێت چەند خوێندکار ناتوانن پابەندبن بەهۆی نەبوونی ئینتەرنیت و ئامێری زیرەک. ئەو بەرپرسانەی پەروەردە کە وەڵامی پەیوەندییەکانی -یان نەدایەوە، یان ئامادەنەبوون وردەکاری جێبەجێکردنی خوێندنی ئۆنلاین روونبکەنەوە بۆ خوێنەرانی : ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە. مەریوان بەکوک عەزیز بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت. یوسف عوسمان ، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان جەلال هەمزە کاکەشین، بەڕێوەبەری گشتی سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆریی شیلان خەلیل جونەید، بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی بنەڕەتی سامان سیوەیلى، بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری پەروەردە دوو راوێژکاری وەزارەتی پەروەردە
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که‌ئه‌و ماوه‌یه‌ى وه‌ک سه‌قفى زه‌مه‌نى دیاری‌یان کردووه بۆ چاکسازى له‌کابینه‌ى نۆیه‌مدا، به‌هۆى هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆناو دابه‌زینى نرخى نه‌وت درێژیان کردووه‌ته‌وه‌و ده‌شڵێت:» ئه‌گه‌ر تا (10) مانگى دیکه چاکسازى نه‌کرا ئاماده‌ین بکشێینه‌وه له‌حکومه‌ت». رۆژى شه‌ممه 5ى ئه‌یلولى 2020 له‌کۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانى گۆڕاندا له‌نێوان نوێنه‌رى فراکسیۆنى گۆڕان له‌به‌غداو تیمى گۆڕان له‌کابینه‌ى نۆیه‌م، ده‌نگه ده‌نگ دروستبووه‌و به‌و هۆیه‌وه نیو کاتژمێر کۆبوونه‌وه‌که راگیرا. هه‌ر رۆژى شه‌ممه فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌یاننامه‌یه‌کى ده‌رکردو به‌توندى ره‌خنه‌ى له‌سه‌رکردایه‌تى بزوتنه‌وه‌که گرتووه‌و ده‌ڵێن «که‌مینه‌یه‌ک له‌ناو گۆڕاندا بڕیار به‌سه‌ر زۆرینه‌ى گۆڕاندا ده‌دات». یه‌کێک له‌ئه‌ندامانى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که‌فراکسیۆنى گۆڕان له‌عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌شدارییه‌ى گۆڕان نییه له‌ناو کابینه‌ى نۆیه‌مدا که‌دۆخى خه‌ڵک زۆر خراپه‌و موچه بڕین هه‌یه، ناکرێت بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌مانه بێده‌نگ بێت. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان که‌نه‌یویست ناوى بهێندرێت، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که به‌شێک له‌ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن ده‌یانه‌وێت ئه‌ندامانى فراکسیۆنى گۆڕان ئه‌ڵقه له‌گوێى ئه‌وان بن،»ئێمه به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک له‌وه‌دا نابینین بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ناو حکومه‌تدا بێت و چاکسازى نه‌کرێت و گه‌نده‌ڵى له‌دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمدا هه‌بێت و داهاته‌کان ناشه‌فاف بن و ئێمه بێده‌نگ بین». هاوکات باسى له‌وه‌شکرد، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان له‌به‌رده‌میاندا کراوه ده‌بێت به‌تایبه‌ت که‌کاره‌کانیان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندندا هه‌ڵبپه‌سێرن، وتیشى:» ئه‌وانه‌ى که‌پێشتر له‌ناو یه‌کێتیدا بوون و ئێستا گۆڕانن به‌هه‌مان عه‌قڵییه‌ت ده‌یانه‌وێت ئه‌ندامه‌کانى فراکسیۆن گوێڕایه‌ڵى ئه‌وان بن، له‌کاتێکدا ئێمه ده‌چینه ناو خه‌ڵکه‌وه‌و ده‌زانین دۆخى خه‌ڵک چۆنه«. ده‌رباره‌ى ده‌رئه‌نجامى ئه‌و جیاوازییه‌و به‌رده‌وامى گۆڕان له‌ناو حکومه‌تدا، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که «بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێوارى لێکترازان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کى قوڵدایه‌و جه‌ماوه‌ره‌که‌ى زیاتر له‌خۆى توڕه‌و نیگه‌رانتر ده‌کات ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌ناو حکومه‌تدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بکشێته‌وه به‌هاوڵاتیان ده‌ڵێت وه‌عدى چاکسازى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵیمانداو پێمان نه‌کراو پارتى به‌ڕێکه‌وتنه‌که‌یه‌وه پابه‌ند نه‌بووه«. ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌ڵێت فراکسیۆنى گۆڕان لایانداوه له‌ده‌ستورى گۆڕان، ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر تا (10) مانگى دیکه کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم چاکسازییه‌کان جێبه‌جێ نه‌کات، ئاماده‌ن ده‌نگ بۆ کشانه‌وه بده‌ن له‌ناو جڤاتى نیشتمانیدا. نزار محه‌مه‌د، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» له‌کۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانیدا که‌مێک موناقه‌شه دروست بوو، نه ده‌نگه ده‌نگ هه‌بوو، نه هیچ، به‌ڵام دواتر هه‌ندێ له‌براده‌رانى فراکسیۆنى گۆڕان له‌ده‌ره‌وه شته‌که‌یان گه‌وره کرد، چونکه تیمى گۆڕان له‌حکومه‌تى هه‌رێم باسیان له‌وه‌کرد له‌وه ئاسانتر نییه، ئه‌گه‌ر جڤاتى نیشتمانى گۆڕان ده‌نگ به‌کشانه‌وه بدات، ئه‌وانیش ناچنه‌وه بۆ حکومه‌ت، به‌ڵام باسى دۆخه‌که‌یان کرد به‌هۆى کۆرۆناو دابه‌زینى نرخى نه‌وته‌وه«. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌یانه‌وێت بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌حکومه‌تى هه‌رێم بکشێته‌وه، به‌ڵام» سه‌رکردایه‌تى گۆڕان و جڤاتى نیشتمانى به‌قسه‌ى ئه‌وان ناکات، به‌ڵکو واقعبینیانه‌و سیاسییانه ده‌ڕوانێته دۆخه‌که به‌هۆى بوونى کۆرۆناو دابه‌زینى نرخى نه‌وته‌وه نه‌توانراوه چاکسازییه‌کان هه‌نگاوى زیاتر بنرێت، ئه‌و سه‌قفه زه‌مه‌نییه‌ى گۆڕان دایناوه گۆڕانکارى به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌گه‌ر تا (10) مانگى دیکه یان دوو ساڵى ته‌واوى کابینه‌ى نۆیه‌م چاکسازى نه‌کرێت، ئاماده‌ین ده‌نگ به‌کشانه‌وه بده‌ین له‌حکومه‌تدا». ئه‌و ئه‌ندامه‌ى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ره‌خنه‌ى توندى له‌تیمى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق گرت و وتى:» به‌شێک له‌وانه‌ى بوونه‌ته په‌رله‌مان له‌عێراق و هه‌رێمى کوردستانیش، خه‌ڵکانى سه‌ربه‌خۆ بوون و گۆڕان پێی باش بووه کاندیدیان بکات، ناکرێت بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئیعتماد بکاته‌سه‌ر بۆچوونى ئه‌وان بۆ کشانه‌وه‌و مانه‌وه له‌حکومه‌تدا، ته‌نانه‌ت سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له‌به‌غدا ده‌نگى به‌به‌شداریکردن له‌حکومه‌تدا داوه«. نزار محه‌مه‌د، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌ده‌زانن دۆخى هاووڵاتیان خراپه‌و موچه لێى بڕدراوه، به‌ڵام به‌هاتنه ده‌ره‌وه‌ى گۆڕان له‌حکومه‌ت هیچ له‌دۆخه‌که ناگۆڕن که‌خاوه‌نى (12) کورسى په‌رله‌مانن له‌هه‌رێمى کوردستاندا. هاوکات، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو دسپلین له‌ناو گۆڕاندا لاوازه‌و وتى:» ناکرێت هه‌ر که‌سێک هه‌ستێت له‌خۆیه‌وه قسه بکات، بۆچوونى جیاواز‌و راى جیاواز هه‌یه، به‌ڵام فراکسیۆنى گۆڕان له‌به‌غدا ده‌یانه‌وێت فه‌رزى بکه‌ن به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌که‌دا که له‌حکومه‌ت بکشێنه‌وه«. ئه‌ندامه‌که‌ى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه، فراکسیۆنى گۆڕان ده‌بێت کارى خۆیان بکه‌ن له‌په‌رله‌مانداو دوو مانگ جارێک کاره‌کانیان به‌ڕاپۆرت بده‌نه ژوورى حکومه‌ت و په‌رله‌مان، به‌ڵام تائێستا نه‌یانکردووه‌و هیچ که‌سێک لێپرسینه‌وه‌یان لێ‌ناکات، که ده‌بێت»ژوورى حکومه‌ت و په‌رله‌مان لێیان بپرسێته‌وه، چونکه ئه‌وان هیچیان نه‌کردووه له‌په‌رله‌ماندا، هاتوون فشار ده‌که‌ن له‌بزوتنه‌وه‌که که‌بکشێنه‌وه له‌حکومه‌تدا، که‌ئه‌وه بڕیارى جڤاتى نیشتمانى ده‌وێت».
هاوڵاتى به‌پێى شیکارێکی ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له ساڵی 2019دا ته‌نها سه‌دا 30ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ مووچه و خه‌رجییه‌کانی حکومه‌ت ماوه‌ته‌وه و ئه‌وی تری چووه کۆمپانیا تورکی و کوردییه‌کان. عیزه‌ت سابیر، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و شیکارێکی بۆ راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌کردن و داهات و خه‌رجی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ ساڵی 2019 بڵاوکرده‌وه. به‌پێى شیکارییه‌که هه‌شت ملیار و چوار سه‌د و سی و هه‌شت ملیۆن دۆلار کۆی داهاتی نه‌وتی ساڵی 2019ی هه‌رێمی کوردستان بووه، به‌ڵام ته‌نها دوو ملیار و شه‌ش سه‌د و چل و حه‌وت ملیۆن دۆلاری بۆ مووچه‌ی خه‌ڵک و خه‌رجی حکومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ته‌وه و ئه‌وی تری رۆشتووه بۆ تورکیا و کۆمپانیاکان. عیزه‌ت سابیر ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه که له پرۆسه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی داهاتی دۆلار بۆ دینار، سه‌دا 2ی ده‌چێت بۆ RTی بانکی غه‌فور خۆشناو و به‌وشێوه‌یه‌ش ته‌نها له 30 داهاتی نه‌وت بۆ خه‌ڵک و حکومه‌ت ده‌مێنێته‌وه. هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه کۆی داهاتی حکومه‌تی هه‌رێم له ساڵی 2019دا به‌مشێوه‌یه بووه: داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی سه‌ربه‌خۆ: 8.5 ملیار دۆلار. داهاتی هاتوو له به‌غدا: 4.5 ملیار دۆلار. داهاتی نانه‌وتی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان: 2 ملیار دۆلار.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا که بڕیاره له کۆتاییه‌کانى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت به‌پله‌ى یه‌که‌م ته‌رخان ده‌کرێت بۆ پرسى تورکیا‌و گرژییه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت بۆ تاوتوێکردنى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا و ده‌شڵێت:" ئه‌ردۆغان ده‌زانێت ده‌سته‌وه‌ستان نین". جان ئێڤ لودریان، له‌میانى به‌شداریکردنى له به‌رنامه‌یه‌کى رادیۆى "فرانس ئینته‌ر"دا رایگه‌یاند: له دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپادا له کۆتاییه‌کانى ئه‌م مانگه، دۆسیه‌ى تورکیا تاوتوێ ده‌کرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێک ئه‌و دۆسیه‌ى تورکیایان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى ئه‌وروپا له به‌رلین ئاماده‌کردووه بۆ دیاریکردنى ئه‌و ئامڕازانه‌ى که ده‌کرێت به‌کاریان بهێنن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى تورکیا. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا راشیگه‌یاند:"به تورکیا ده‌ڵێین.. ده‌بێت له‌ئێستاوه تا کاتى دانیشتنه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا، سه‌ره‌تا تواناى خۆى بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرسى رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست نیشان بدات، چونکه گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندى به تورکه‌کانه‌وه هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش کارێکى لواوه‌و دواى ئه‌وه ده‌چینه قۆناغێکى کارا سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م کێشه‌کان." لۆدریان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که"به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌سته‌وه‌ستان نین و ئه‌و (ئه‌ردۆغان) زۆر به‌باشى ئه‌مه ده‌زانێت." وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا به ئاماژه‌دان به کۆمه‌ڵێک سزاى ئابوری، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیاى تۆمه‌تبارکرد به‌وه‌ى که "که‌شێکى ئیسلامی-نه‌ته‌وه‌یی" دروست کردوه به ئامانجى شاردنه‌وه‌ى راستیى دۆخى ئابورى له تورکیا. بڕیاره رۆژانى 24 و 25ى ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا، به به‌شدارى چه‌ند سه‌رۆکێک و چه‌ندین گه‌وره به‌رپرسى حکومه‌ته‌کانى یه‌کێتى ئه‌وروپا کۆده‌بێته‌وه. په‌یوه‌ندییه‌کانى چه‌ند وڵاتێکى یه‌کێتى ئه‌وروپاو له‌پێشى هه‌مویانه‌وه فه‌ره‌نسا، گرژییه‌کى زۆریان به‌خۆیانه‌وه بینیوه به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به پرسى لیبیا، کۆچ، ئاسایش و یه‌ده‌گى غاز له رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، فه‌ره‌نسا ئه‌نقه‌ره تۆمه‌تبار ده‌کات به په‌یڕه‌وکردنى سیاسه‌تێکى فراوانخوازی. دواى ئه‌وه‌ى تورکیا رۆژى 10ى مانگى رابردو، که‌شتییه‌کى بۆ گه‌ڕان و پشکنین به‌دواى وزه‌دا ره‌وانه‌ى ئه‌و ئاوانه‌ى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست کرد که یۆنان به سنوریى ئاوى خۆى ده‌زانێت، گرژییه‌کان چوونه‌ته قۆناغێکى دیکه‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌رۆکى پارتى دیموکراتی کوردستان کۆبوونه‌وه و چه‌ندین پرسیان تاووتوێکرد له‌ناویاندا پرسى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، له‌وباره‌یه‌شه‌وه بارزانی داواى لێکردووه که "فره بازنه‌یى هه‌ڵبژاردنه‌کان په‌سه‌ند نه‌کات". به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوێکى نووسینگه‌ى سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 6ى ئه‌یلولى 2020 محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکی په‌رله‌مان له هه‌ولێر چاوى به بارزانى که‌وتووه و پرسه سیاسییه‌کانیان تاووتوێکردووه، له‌ناویاندا پێویستى سه‌پاندنى یاسا و شکۆى ده‌وڵه‌ت و دابینکردنى که‌شوهه‌واى گونجاو بۆ ته‌واوکردنى سه‌رجه‌م پێویستییه‌کان به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته. هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا پرسى فره بازنه‌یى هه‌ڵبژاردن له یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و ده‌رکردنى چه‌ند یاسایه‌ک له ماوه‌ى داهاتوودا، له‌ناویاندا هه‌موارکردنى یاساى دادگاى فیدراڵى گفتووگۆی له‌باره‌وه کراوه. هاوکات بارزانی داوای له سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق کردووه که فره‌بازنه‌یى په‌سه‌ند نه‌کات. نووسینگه‌ى حه‌لبوسى راشیگه‌یاند که "له‌دیداره‌که‌دا جه‌خت له یه‌کخستنى بیروڕاى هێزه سیاسییه‌کان کراوه‌ته‌وه، له‌پێناو تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگاریى و قه‌یرانه‌کان، سه‌ربارى پێویستى به‌رده‌وامى گفتوگۆ، بۆ چاره‌سه‌رى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا له چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا".
هاوڵاتى وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند که ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانى هاوپه‌یمانان 35 هه‌زار جار هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر داعش و ده‌شڵێت:" 6 ملیار دۆلارمان داوه‌ته پێشمه‌رگه". وته‌بێژى هاوپه‌یمانان راگه‌یاند، شه‌ڕى داعش شه‌ڕێکى سه‌خت بوو، پێشمه‌رگه ئازایانه به‌شدارى شه‌ڕه‌که‌ى کرد‌و شه‌هیدو بریندارى زۆریداوه‌و له 2014ه‌شه‌وه "بڕى 6 ملیار دۆلارمان پێداون و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌هاوکارییه‌کانمان و له‌شه‌ڕى پاشماوه‌کانى داعشیشیدا هاوکاریان ده‌که‌ین". مایه‌ڵز کاکگینز وته‌بێژى هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ شه‌ڕى داعش له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا که له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند: شه‌ش ساڵ پێش ئێستا، واته له‌ساڵى 2014و له‌ڕۆژێکى وه‌ک ئه‌مڕۆدا هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش بۆ له‌ناوبردنى تیرۆرستانى داعش دامه‌زرا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دامه‌رزاندنى هاوپه‌یمانێتییه‌که‌و بانگهێشتکردنمان له‌لایه‌ن حکومه‌تى ئه‌وکاته‌ى عیراقه‌وه بۆ به‌شدار بوون له‌شه‌ڕى دژ به‌داعش، هه‌رێمى کوردستان له‌شه‌ڕى داعشدا رۆڵێکى گه‌وره‌و کاریگه‌رى بینی، له‌وکاته‌شدا که هاوپه‌یمان دامه‌زرا توانیان 43 ملیار‌و 300 ملیۆن دۆلار هاوکارى بکه‌ن بۆ شه‌ڕه‌که. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له‌ماوه‌ى ئه‌و شه‌ش ساڵه‌ى رابردوودا پێکه‌وه توانیومانه حه‌وت ملیۆن و 700 هه‌زار هاووڵاتى و 110 هه‌زار کیلۆمه‌تر چوار کۆشه له‌ژێر ده‌ستى داعش دڕه‌نده رزگار بکه‌ین، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا هاوپه‌یمانان 35 هه‌زار هێرشى ئاسمانى له‌عیراق و سوریا دژى داعش ئه‌نجامداوه، جگه له‌وه‌ش له‌سه‌ر زه‌وى هاوپه‌یمانان پشتیوانى پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆرو هێزه عیراقییه‌کان بوه به‌پێدانى راوێژ‌و زانیارى راهێنان. باسى له‌وه‌شکرد": شه‌ڕى داعش شه‌ڕێکى سه‌خت بوو، ژماره‌یه‌کى زۆر له پێشمه‌رگه‌و هێزه‌کانى تر شه‌هید بوون، به‌هه‌زارانیش بریندار بوون، ناتوانین ئه‌وانه‌ش له‌یاد بکه‌ین که به‌گیانى خۆیان پارێزگاریان له‌هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى کرد، هاوپه‌یمانانیش به‌رده‌وامده‌بن له‌هاوکاریکردنى هێزى پێشمه‌رگه، وتیشى:" له ساڵى 2014ه‌شه‌وه تائێستا به‌بڕى 6 ملیار دۆلار هاوکارى پێشمه‌رگه‌مان کردوه، ده‌کرێت ئه‌و پاره‌یه‌شى دراوه‌ته حکومه‌تى هه‌رێم له‌بابه‌تى چاره‌سه‌رى پێشمه‌رگه برینداره‌کانیشیدا به‌کاربهێنرێت". وته‌بێژى هاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕى جاعش له‌عیراق و سوریا راشیگه‌یاند: هاوپه‌یمانان رێز‌و پێزانینى هه‌یه بۆ ئازایه‌تى پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕى داعش و پاراستنى خه‌ڵک، ژماره‌یه‌کى زۆر وازیان له‌کاره‌کانى خۆیان هێناو چه‌کیان هه‌ڵگرت و له‌به‌ره‌کانى جه‌نگ روبه‌ڕوى داعش بونه‌وه. باسى له‌وه‌شکرد:سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى دارایى و په‌یاتى کۆرۆنا خه‌ڵک ده‌یه‌وێت ژیانیان ئاسایى بکه‌نه‌وه، بۆیه وه‌ک هاوپه‌یمانان به‌ڵێنى هاوکارى بۆ گه‌لى عیراق و خه‌ڵکى باکورى سوریاش دوپاتده‌که‌ینه‌وه. له‌به‌شێکى تر‌ى کۆنگره‌که‌یدا وته‌بێژى هاوپه‌یمان ئاماژه‌ى به‌چالاکییه‌کانیان کرد‌و وتی: له‌سه‌ره‌تایى ئه‌مساڵه‌وه هاوپه‌یمانان له 8 بنکه‌ى سه‌ربازى بچوک له‌عیراق کشاونه‌ته‌وه، هۆکاره‌که‌شى ئه‌وه بووه که هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هێزه عیراقییه‌کان سه‌لماندویانه له‌شه‌ڕى پاشماوه‌کانى داعش سه‌رکه‌وتوون، بۆیه ئێستا کارى راوێژى خۆمان له‌سه‌نته‌ره‌کانى به‌غداو هه‌ولێره‌و ئه‌نجامده‌ده‌ین. هاوکات، ده‌شڵێت:"له‌هه‌رێمى کوردستان سه‌رقاڵى دامه‌زراندنى سه‌نته‌رێکى راوێژکارین تا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌غدا کاربکات که 15 وڵاتى هاوپه‌یمانان تێیدا به‌شدارن، به‌ڵام سه‌ربازه‌کانمان پێویست ناکات له‌سه‌ر زه‌وى به‌شدارى شه‌ێ بکه، چونکه زیاتر له 360 هه‌زار پێشمه‌رگه‌و هێزه عیراقییه‌کان له‌سه‌ر زه‌وى به‌شدارى شه‌ڕى پاشماوه‌کانى داعشن و وه‌ک هاوپه‌یمانان به‌پێدانى زانیارى هاوکارییان ده‌که‌ین. له‌باره‌ى راهێنانیش به‌هێزى دژه تیرۆر له‌هه‌رێم و عیراق رایگه‌یاند: هاوپه‌یمانان به‌شداره له‌پرۆگرامى راهێنان پێیان و ئه‌و هێزانه له‌ماوه‌ى رابردودا توانیویانه سه‌رکردایه‌تى شه‌ڕى داعش بکه‌ن، هه‌روه‌ها له‌باکورى سوریاش له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و هێزه عیراقییه‌کانیش بۆ له‌ناوبردنى داعش کار ده‌که‌ین. راشیگه‌یاند: هاوپه‌یمانان و ئه‌مریکا له‌شه‌ڕى داعش ناکشێنه‌و‌ه، به‌ڵکو شێوازى کاره‌کانیان ده‌گۆڕن بۆ پشتیوانیکردن له‌هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هێزه عیراقییه‌کان، چونکه ئه‌و توانایه‌ى هێزى هاوپه‌یمانان هه‌یانه هێزه ئه‌منییه‌کانى عیراق پێى نه‌گه‌یشتون، به‌ڵام کاتێک پێشمه‌رگه یان هێزه عیراقییه‌کان پێمان ده‌ڵێن داعش له‌حه‌مرین هه‌یه ئێمه بۆردومانیان ده‌که‌ین. هه‌ر له‌کۆنگره‌که‌دا له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌کانى داعشه‌وه، وتی: راسته ئێستا داعش ناتوانێت خاک و ناوچه داگیر بکات، به‌ڵام هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ توندڕه‌وى و توندوتیژی، به‌داخه‌وه ئێستاش پاشماوه‌کانى دعش له‌سنورى خانه‌قین و قه‌ره‌چوخ و سنورى موسڵ و ده‌روبه‌رى به‌غدا هه‌یه‌و خه‌ڵک شه‌هید ده‌که‌ن، به‌ڵام توانایان لاواز بووه. ته‌ئکیدى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شکردوه: مانگى رابردوو رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى و ئه‌مریکا بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ى کۆرۆنا زیاتر له 627 هه‌زار دۆلاریان داوه‌ته وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم و له‌لایه‌ن وه‌زیرى ته‌ندروستییه‌وه وه‌رگیراون که له‌چه‌ندین پێداویستى پزیشکى پێکهاتوون که زیاتر له 7 هه‌زار کیتى تێستى کۆرۆناى تێدا بووه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن سه‌ردانى ڕێگاى (که‌لار–سلێمانی) ده‌کات و به‌ڵێن ده‌دات له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بڕى بودجه‌ى پێویستى بۆ دابین بکه‌ن. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 6ى ئه‌یلولى 2020 دانا عه‌بدولکه‌ریم وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن له کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ڕێگاى جووت سایدى (که‌لار – ده‌ربه‌ندیخان) یه‌کێکه له پڕۆژه ستراتیژییه‌کانى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن، به‌داخه‌وه به‌هۆى هاتنى په‌تاى ڤایرسى کۆرۆناوه ئه‌و بارودۆخه ئابورییه‌ى لێکه‌وته‌ى ئه‌و په‌تایه بوون ئه‌م پڕۆژه‌یه له جێبه‌جێکردنى کاره‌کانیان خاوبوونه‌وه‌ى تێدا ڕوویداوه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه هاتووین سه‌رپه‌رشتیارانى پڕۆژه‌که له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گه‌رمیان ئاگاداربکه‌ینه‌وه به‌ڵێنده‌ره‌کان ئاگاداربکه‌ن که به هه‌موو توانایانه‌وه ده‌ست به‌کاره‌کانیان بکه‌نه‌وه". هاوکات، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که هه‌وڵى ته‌واو ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌ت بڕى بودجه‌ى پێویستى بۆ دابین بکه‌ن و پڕۆژه‌که نه‌وه‌ستێت. ڕێگاى (که‌لار – سلێمانی) به ڕێگاى مه‌رگ ناوده‌برێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌کى زۆر له‌هاوڵاتیان هاتوچۆى پێدا ده‌که‌ن.
هاوڵاتى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند بڕیاریانداوه له سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه سه‌ردانى خاڵه سنورییه‌کان بکه‌ین و لێکۆڵینه‌وه له کاره‌کانیاندا ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 6ى ئه‌یلولى 2020 زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" بڕیارمانداوه سه‌ردانى خاڵه سنوریه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ین، تا وه‌ک لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند به‌رچاومان ڕوون بێت له‌ڕێکارى ئیداریه‌کانى ئه‌و خاڵه سنوریانه". ناوبراو راشیگه‌یاند:" له‌ڕابردوو ڕاپۆرتێکى وردمان ئاماده‌کردبوو پێشکه‌شى حکومه‌تمان کرد، که تێیدا چه‌ندین تێبینى و ڕاسپارده‌مان هه‌بووه تا حکومه‌تى هه‌رێم جێبه‌جێیان بکات، بۆیه له‌به‌یانیه‌وه سه‌ردانى هه‌موو خاڵه سنوریه‌کان ده‌که‌ین". زیاد جه‌بار جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌و سه‌رنج و تێبینیانه‌ى له‌میانى سه‌ردانه‌کانییان بۆ خاڵه سنورییه‌کان لایان دروست ده‌بێت، ده‌ده‌ین به سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و ئه‌وانیش حکومه‌تى لێ ئاگادار ده‌که‌نه‌وه یان ئه‌گه‌ر پێویستى کرد له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌ر له کۆنگره‌که‌دا زیاد جه‌بار ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد" ئه‌و سه‌ردان و به‌دواداچون و چاودێرییه به‌شێکه له هه‌نگاوه‌کان بۆ جێبه‌جێکردنی یاسایی چاکسازی، له هه‌مو سه‌ردانه‌کان رایگشتی و راگه‌یاندنه‌کانی لێ ئاگادار ده‌که‌نه‌وه". سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى باسى له‌وه‌شکرد: وه‌زاره‌تى دارایى بڕیاریداوه به‌گوێره‌ى ئه‌و داهاته‌ى له‌به‌رده‌ستیدایه دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامى پێبدرێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا 574 توشبووى نوێى کۆرۆنا و گیان له‌ده‌ستدانى 21 که‌سى دیکه تۆمار کرا". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که: ڕاگه‌یاندراوى (٢٤) کاتژمێرى تایبه‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID19 ژماره (١٩٣) ١. که‌ره‌نتین: (هیچ هاوڵاتى نوێ که‌ره‌نتین نه‌کراون) هیچ هاوڵاتى له که‌ره‌نتینن نه‌ماونه‌ته‌وه. ٢. پشکنین: (٥٤١٣ پشکنینى نوێ) (١٥١١ هه‌ولێر)، (٦٨٢ سلێمانی، ١٦٧ گه‌رمیان)، (٢٩٨٥ دهۆک)، (٦٨ هه‌ڵه‌بجه) ٣. تووشبوو: (٥٧٤ تووشبووى نوێ) (١٢١ هه‌ولێر) (٦٨ سلێمانی، ٢١ گه‌رمیان) (٣٣٦ دهۆک) (٢٨ هه‌ڵه‌بجه) ٤. چاکبوون: (٢٩٩ چاکبوون) (٢٢١ هه‌ولێر) (٢٦ سلێمانی، ٢٧ گه‌رمیان) (٢٥ هه‌ڵه‌بجه) ٥. مردن: (٢١ مردن) (٧ هه‌ولێر) (١٠ سلێمانی، ١ ڕاپه‌ڕین) (٢ دهۆک) (١ هه‌ڵه‌بجه) ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ ده‌رچوو) پشکنین ٣٤٣٧٣٥ (١٣٣٨٠٩ هه‌ولێر، ٩٢٧٢٠ سلێمانی، ١١٣٩٥٠ دهۆک، ٣٢٥٦ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ٣٢٢١٠ (١٢٩٠٢ هه‌ولێر، ١٢٦٤٥ سلێمانی، ٥٦٢٠ دهۆک، ١٠٤٣ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ٢٠٤٩٢ (٩١٠٦ هه‌ولێر، ٨٤٨٥ سلێمانی، ١٩٤٦ دهۆک، ٩٥٥ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ١٠٥١١ (٣٣٤٥ هه‌ولێر، ٣٤٩٧ سلێمانی، ٣٥٩٩ دهۆک، ٧٠ هه‌ڵه‌بجه) مردن ١٢٠٧ (٤٥١ هه‌ولێر، ٦٦٣ سلێمانی، ٧٥ دهۆک ، ١٨ هه‌ڵه‌بجه) بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى تر داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ٦ى ئه‌یلول ٢٠٢٠
