هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ده‌ڵێت:" مسته‌فا کازمى له ته‌واوى سه‌فه‌ره‌که‌یدا گفتێکى کۆنکرێتى نه‌دا، ته‌نانه‌ت یه‌ک ملیۆن دیناریشى نه‌دایه بریندارێکى چاره‌سه‌رنه‌کراوى کیمیاوى هه‌ڵه‌بجه‌ش. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى ئه‌یلولى 2020 مه‌لا به‌ختیار، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌وتارێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که"ده‌وڵه‌تمه‌دارى عیراق مسته‌فا کازمى ته‌شریفى هێنا بۆ کوردستان، به‌رنامه‌ى هاتنه‌که‌ى خۆى داینابوو.. جێبه‌جێش کرا، گه‌وره و بچوکى کوردستان، جوانیان پێشوازى لێکرد.. هه‌م میواندارى کورده‌وارى و هه‌م، به‌گشتى ئه‌ته‌کیاتى سیاسى شیاویان نیشاندا، وێڕاى هه‌ندێک که‌موکوڕى که نه‌ده‌بوو روبدات، زه‌قترین که‌موکوڕی.. خودى کازمى کردی.. هه‌روا، له ده‌ڤه‌رى سلێمانیش، به‌رپرسه حیزبیه‌کان، کردیان". مه‌لا به‌ختیار ده‌شڵێت:"کازمی، ده‌بوایه به‌رنامه‌یه‌کى گونجاوترى بۆ دیدارى حیزبه‌کان دابنایه، خۆیشى سه‌رى له باره‌گاى سه‌ره‌کى حیزبه‌کان دابا، حیزب به حیزب.. نه‌ک به هه‌ره‌وه‌ز بیان بینێ!، حیزبه‌کانیش، به‌تایبه‌تى یه‌کێتی، نه‌ده‌بوو دوور له ئه‌ته‌کیه‌ت، به‌شێکى به‌رچاوى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌روتر و خوارتریش، ریزیان بۆ دیدارى ببه‌ستایه. به‌هه‌ر حاڵ، با ئه‌میش ده‌رسێکى ئه‌ته‌کیه‌ت بێ!". مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شده‌خاته‌روو: "کازمى له ته‌واوى سه‌فه‌ره‌که‌یدا گفتێکى کۆنکرێتى نه‌دا. ته‌نانه‌ت یه‌ک ملیۆن دیناریشى نه‌دایه بریندارێکى چاره‌سه‌رنه‌کراوى کیمیاوى هه‌ڵه‌بجه‌ش!!". مه‌لا به‌ختیار وتویه‌تى "به‌شبه‌حاڵى خۆم له عێراقدا، جگه له هاوسه‌نگى هێز له نێوان کوردستان و به‌غداد، له‌م قۆناغه‌دا باوه‌ڕم به هیچ گفتوگۆیه‌ک یان په‌یمانێک، یاخود رێکه‌وتنى دوو قۆڵى و سێ قۆڵیش تا سه‌ر نییه، رێکه‌وتنه‌کان ته‌نانه‌ت بۆ موچه‌ش کاتین". رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و شاندێکى باڵاى یاوه‌رى گه‌یشتنه هه‌رێمى کوردستان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى کوردستان کۆبوونه‌وه، له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌که‌یدا پارێزگاکانى دهۆک و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ى به‌سه‌رکرده‌وه و سه‌ردانى ده‌روازه سنورییه‌کانیشى کرد.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن و فره بازنه‌ییه‌وه گفتوگۆیان کردووه و ده‌شڵێت:" بۆچونمان وایه که عێراق دابه‌شى 80 بازنه بکرێت نه‌ک 320 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن". یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق په‌سه‌ند کراوه له‌په‌رله‌مانى عێراق ته‌نها پاکێجێکى ماوه وه‌ک پاشکۆ له‌باره‌ى چۆنێتى دابه‌شکردنى بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردنه‌وه تا په‌رله‌مان په‌سه‌ندى بکات و مه‌رسومى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى پێ ده‌ربچێت. یاسین حه‌مه‌عه‌لى، ئه‌ندامى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌مڕۆ ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى سه‌ردانیان کردین و گفتوگرمان کرد له‌باره‌ى شێواز و دابه‌شکارى بانه‌کانى هه‌ڵبژاردن له‌عێراقدا، پارتى بۆچونى وایه کورد زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت به فره بازنه‌یى به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌کانى مادده‌ى 140". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، بڕیاره به‌م نزیکانه هه‌ر پێنج لایه‌نه سیاسیی که له‌په‌رله‌مانى عێراق کورسیان هه‌یه(یه‌کێتى، پارتى، گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو) کۆبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ین بۆ یه‌کهه‌ڵوێستى کورد له‌سه‌ر چۆنێتى دابه‌شکردنى بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردن. به‌پێى یاساى نوێى هه‌ڵبژاردنى عێراق، کورسییه‌کانى په‌رله‌مان له 329 کورسى پێکهاتووه‌و 9 کورسیان بۆ که‌مایه‌تییه‌کانه و 320 دیکه به‌سه‌ر پارێزگاکاندا دابه‌ش ده‌کرێت به‌پێى ژماره‌ى دانیشتووان. یاسین حه‌مه عه‌لى، وتى:" له‌هه‌رێم عێراق له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه موناقه‌شه‌ى زۆر هه‌یه پێشتر له‌ژێر فشارى خۆپیشانده‌رانى به‌و شێوه‌یه تێپه‌رێندراوه‌و که‌موکورتى زۆرى تێدایه". هه‌روه‌ها وتیشى:" ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین عێراق بکرێت به 80 بازنه‌و هه‌ر بازنه‌یه‌ک چوار کورسى به‌ربکه‌وێت، نه‌ک بکرێت به 320 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن و هه‌ر بازنه‌یه‌ک یه‌ک کورسى بۆ دیارى بکرێت". هاوکات، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که یاساکه تێپه‌رێندراوه‌و ناتوانرێت جارێکى تر بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن بکرێته‌وه به 18 بازنه، به‌ڵکو له‌ئێستادا ته‌نها دوو رێگا هه‌یه له‌به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه‌کان که عێراق بکرێته 80 بازنه که ئه‌وه خواستى زۆرینه‌ى لایه‌نه‌کانه‌و به‌شێک له‌لایه‌نه‌کانى دیکه‌ش داواى ئه‌وه‌یان کردووه عێراق بکرێته 320 بازنه.
هاوڵاتى دایکى رۆماننوسى کورد (به‌ختیار عه‌لی) له شارى سلێمانى کۆچى دوایى کرد و ئه‌مڕۆ له گردى سه‌یوانى شارى سلێمانى ته‌رمه‌که‌ى به خاک ده‌سپێردرێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١١ى ئه‌یلولى ٢٠٢٠ ئه‌خته‌ر خانى مه‌لا حه‌کیمى مه‌لا محه‌مه‌د، دایکى به‌ختیار عه‌لى کۆچى دوایکردووه. به‌ختیار عه‌لى ڕۆماننوس و شاعیر و ڕ‌ۆشنبیرى کورده، له ساڵى ١٩٦٠ له شارى سلێمانى له‌دایکبووه، له سه‌ره‌تاى هه‌شتاکان قه‌سیده‌ى (نیشتمان)ى نوسیوه، له نه‌وه‌ده‌کانیش چه‌ندین وتار و بابه‌تى نوسیوه و له شاره‌کانى سلێمانى و هه‌ولێر چه‌ندین کۆێ و سیمینارى به‌ڕێوه‌بردووه، یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانى گۆڤارى ڕه‌ھه‌ند، یه‌که‌م ڕۆمانى به ناوى مه‌رگى تاقانه‌ى دووه‌م، ساڵى ١٩٩٧ له سوێد بڵاو کرایه‌وه. به‌ختیار عه‌لى له کۆتایى نه‌وه‌ده‌کان هه‌رێمى کوردستانى به‌جێهیشتوه و چووته ئه‌ڵمانیا و تا ئێستاش هه‌ر له‌وێ ده‌ژى به‌شێک له به‌رهه‌مه‌کانى به‌ختیار عه‌لى بۆ چه‌ندین زمانى بیانیى وه‌رگێڕدراون.
هاوڵاتى هه‌دوو ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کێتى و پارتى له‌شارى سلێمانى له‌باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى کۆبوونه‌وه‌و ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌که‌یان خسته‌ڕوو، که تایبه‌ت بوو به ھه‌ڵبژاردنى داھاتووى په‌رله‌مانى عێراق. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى ئه‌یلولى 2020 له‌باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له سلێمانى هه‌ردوو ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى و یه‌کێتى به سه‌رپه‌رشتى خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان و رزگار حه‌مه‌د به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کێتى له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى عێراق کۆبوونه‌وه. له دواى کۆبوونه‌وه له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى راگه‌یاند" مادده‌ى ١٥ى یاساى ھه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق که له په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر دراوه، له بڕگه‌ى شه‌ش- دا ده‌ڵێ پارێزگاکان پێکدێن له چه‌ند بازنه‌یه‌کى ھه‌ڵبژاردن، به‌ڵام روون نه‌کراوه‌ته‌وه چه‌ند و چۆن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌وه‌ى گرنگه به‌لاى ئێمه‌وه ئه‌وه‌یه که له هه‌رێمى کوردستان لایه‌نه‌کان یه‌ک بۆچوونیان هه‌بێت له به‌رامبه‌ر هه‌ر یاسایه‌ک که داده‌ڕێژرێت له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق که په‌یوه‌ندى به هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و ناوچانه‌وه هه‌بێت ده‌که‌ونه سنورى ماده‌ى ١٤٠". هاوکات رزگار حه‌مه ئه‌ندامى به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کێتى رایگه‌یاند:" ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتى و لایه‌نه‌کانى دیکه له‌سه‌ر باشترین بژارده رێکبکه‌وین، وه‌ک کورد له هه‌رێم و ناوچه کوردستانییه‌کان پێویستیمان به کۆده‌نگى هه‌یه". به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کێتى روونیکرده‌وه: ئه‌وان باسیان له‌وه نه‌کردوه به‌چه‌ند لیست به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بکه‌ن، به‌ڵکو به‌وته‌ى خۆى ئه‌وان یه‌ک هه‌ڵوێستى و یه‌کده‌نگى له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردن به گرنگ ده‌زانن. به‌پێى پڕۆژه یاساکه هه‌ڵبژاردن له عێراق فره‌بازنه‌یى ده‌بێت و هێشتاشێوازى چۆنێتى هه‌ڵبژاردنه‌کان به(فره بازنه‌یى له‌سه‌ر ئاستى قه‌زاکان، یا پارێزگاکان یه‌کلاینه‌کراوه‌ته‌وه‌و بریاره هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له ٦/٦/٢٠٢١ به‌رێوه بچێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داوا له هه‌موو وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌کان ده‌کات لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به لێبڕینى 21% ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌ته‌که بکه‌ن، وه‌کو ئاماده‌کاریى بۆ دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى نیسان. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گه‌نجینه‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایى داوایکردووه وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌کان لیستێکى نوێى مووچه ئاماده بکه‌ن به لێبڕینى 21%،تا ده‌ست به دابه‌شکردنى مووچه بکرێت. پێشتر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیاریدابوو بۆ ئه‌و سێ مانگه‌ى به‌پێى رێککه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا 320 ملیار بۆ هه‌رێمى کوردستان دێت، مووچه به لێبڕینى 21% دابه‌ش بکات، له‌مباره‌یه‌شه‌وه مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک میدیاکار جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که ناتوانن بڵێن له چ مانگێکه‌وه موچه به‌بێ لێبڕین ده‌بێت، به‌ڵام" هه‌وڵده‌ده‌ین به زووترین کات کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بکه‌ین و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم به‌پێى ده‌ستور بۆ هه‌رێم ره‌وانه بکرێت".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روسیا ده‌ستی به دابه‌شکردنی ڤاکسینی روسی "سپوتنیک" دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کرد. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى ئه‌یلولى 2020 ته‌ندروستی روسیا رایگه‌یاند ده‌ستیان به دابه‌شکردنی یه‌که‌م کاروانی ڤاکسینی روسی "سپوتنیک" به‌سه‌ر هه‌رێمه‌کانی وڵاته‌که‌دا کردووه. هه‌روه‌ها ته‌ندروستی روسیا ده‌ڵێت: "له کاتی دابه‌شکردنه‌که‌دا رێوشوێنی لۆجیستی تایبه‌تی بۆ گه‌یاندنی ڤاکسینه‌که به هه‌موو هه‌رێمه‌کان و دابه‌شکردنی و کوتانی هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوونیان زیاتره، ده‌گرینه‌به‌ر". له 11ی ئابی رابردوودا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روسیا یه‌که‌م ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرد و ناوی لێنا "Sputnik V". ڤاکسینه‌که له‌لایه‌ن پسپۆڕانی سه‌نته‌ری "گامالی" به پشتیوانی سندوقی وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆی روسی کاری له‌سه‌ر کرا و به‌رهه‌مهێنرا.
هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتیى یه‌کێتى جیهانى زانایانى موسڵمان رایگه‌یاند، رێککه‌وتنى ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى وڵاتانى که‌نداو له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌شێک له "پیلانگێرییه‌کى نێوان ده‌وڵه‌تى جوله‌که و سعودیه"یه که دواتر راده‌گه‌یه‌نرێت، داواش له زانایانى سعودیه ده‌کات رێگرى له‌و هه‌وڵه بکه‌ن. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى ئه‌یلولى 2020 عه‌لى قه‌ره‌داغی، ئه‌میندارى گشتیى یه‌کێتى جیهانى زانایانى موسڵمان له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه به‌وه ده‌دات که" رێککه‌وتنى ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان ئیمارات و به‌حره‌ین له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رێککه‌وتنى خۆراده‌ستکردنه و به‌شێکه له پیلانگێرییه‌کى نێوان ده‌وڵه‌تى جوله‌که و سعودیه که دواتر راده‌گه‌یه‌نرێت". ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، داوا له گه‌لى سعودیه و زاناکانیان ده‌که‌ن دژى ئه‌و "پیلانگێرییه" بوه‌ستنه‌وه. دوێنێ هه‌ینى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا له‌کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا له کۆشکى سپى رایگه‌یاند، شانشینى به‌حره‌ین دواى وڵاتى ئیمارات وه‌ک دووه‌مین وڵاتى که‌نداو بڕیاریدا به رێککه‌وتنى ئاشتى بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. هه‌روه‌ها 13ى ئاب، ئیسڕائیل و ئیماڕات رێککه‌وتنێکى مێژووییان به نێوه‌ندگیرى ئه‌مریکا واژۆکرد، برایان هۆک، نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریکا بۆ ئاشتى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌و رێککه‌وتنه به "مۆته‌که‌ى ئێران" ناوده‌برد. هاوکات، له‌به‌شێکى رێککه‌وتنه‌که‌دا، ئیسڕائیل رازیبوه به هه‌ڵپه‌ساردنى سیاسه‌تى "داگیرکارى خاکى فه‌ڵه‌ستین" و لکاندنى که‌رتى رۆژئاوا به ئیسڕائیله‌وه.
هاوڵاتى میدیاى فه‌رمى عێراق په‌یامى سه‌ردانه‌که‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی بۆ هه‌رێم ئاشکرا کرد و رایگه‌یاند که "په‌یامه‌که‌ی پاراستنی یه‌کپارچه‌یى خاکى عێراق و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت و یاسا به‌سه‌ر ده‌روازه سنورییه‌کانى هه‌رێم بووه". ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه 10ى ئه‌یلولى 2020 مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق دواى سه‌ردانێکى بۆ هه‌رێمى کوردستان که تێیدا چاوى به‌رپرسانى هه‌رێم که‌وت و سه‌ردانى سه‌رجه‌م پارێزگاکانى کرد، گه‌ڕایه‌وه به‌غدا. ئه‌مڕۆ شه‌ممه رۆژنامه‌ى سه‌باحى نیمچه فه‌رمى عێراق نووسیویه‌تى: "دوور له‌سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کانى پێشووى حکومه‌تى عێراق بۆ هه‌رێمى کوردستان، کازمى سوور بووه له‌سه‌ر ئاگاداربوون له بارودۆخى هاوڵاتییان له‌شاره‌کانى هه‌رێم به‌وپێیه‌ى به‌شێکى دانه‌بڕوان له گه‌لى عێراق، ماف و داواکانیان له باکووره‌وه بۆ باشوور یه‌که". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که :"سه‌ردانه‌که په‌یامێک بووه بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه سه‌باره‌ت به پاراستنی یه‌کپارچه‌یى خاکى عێراق و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت و یاسا به‌سه‌ر ده‌روازه سنورییه‌کانى هه‌رێمدا هاوشێوه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌کانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق. هاوکات، به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌که‌شی، له‌سه‌ردانه‌که‌ى کازمیدا بۆ هه‌رێمى کوردستان چه‌ندین دۆسیه تاوێکران، که دیارترینیان یه‌کخستنى هه‌ڵوێسته‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى نیشتیمانی، دۆسیه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، به‌رده‌وامى هه‌ماهه‌نگى و هاریکاریى ئه‌منى هێزه چه‌کداره‌کان له‌پێناو راوه‌دونانى پاشماوه‌کانى داعش.
هاوڵاتى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى مسته‌فا کازمى بڵاویکرده‌وه، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق دواى کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، ئێستا گه‌یشته ده‌روازه‌ى باشماخ له سنورى قه‌زاى پێنجوێن. مسته‌فا کازمى ماوه‌ى دوو رۆژه له‌هه‌رێمى کوردستانه‌و نوسینگه‌که‌ى رایگه‌یاند که سه‌ردانى ده‌روازه‌کانى ئیبراهیم خه‌لیل و باشماخ ده‌کات.
هاوڵاتى کۆبونه‌وه‌ى مسته‌فا کازمى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و لایه‌نه سیاسیه‌کان کۆتاییهات و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئاسته‌نگییه‌کان کردووه. له دواى گه‌یشتنى به ناوچه‌ى گه‌شتیارى مێرگه‌پان، که‌مێک پێش ئێستا کۆبونه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح و مسته‌فا کازمى و لایه‌نه سیاسییه‌کان کۆتایى هات. نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى مسته‌فا کازمى له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ڕایگه‌یاند:" له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له‌و ئاسته‌نگیانه کرا که رووبه‌ڕووى عێراق بوونه‌ته‌وه، هاوکات پرسى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت تاوتوێ کراوه و جه‌خت له‌وه‌کرایه‌وه که قۆناغى ئێستا پێویستى به بونیادنانه‌وه و کۆده‌نگى هه‌یه". هه‌ره‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه" ئه‌مڕۆ عێراق له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تێکى مێژوییدایه، بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و کێشه که‌ڵه‌که‌بوانه‌ى چه‌ندین ساڵه به‌رۆکى وڵاتیان گرتوه، باس له پرۆژه بونیادنانه‌وه‌ى ئابورى و سیستمێکى کارگێڕى به‌شێوه‌یه‌کى باشتر بۆ وڵات کرا". هاوکات سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له دواى کۆبوونه‌وه‌که گه‌یه‌نرایه فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى و له رێگه‌ى هه‌لیکۆپتره‌وه به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێکه‌وت و بڕیاره تاجه گوڵینه له‌سه‌ر مه‌زارى قوربانیانى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه دابنێت، هه‌روه‌ها دواتر کازمى له‌گه‌ڵ لێپرسراوانى حکومى و نوێنه‌رى که‌سوکارى شه‌هیدان کۆده‌بێته‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بریاریدا هێزه سه‌ربازییه‌کانى له‌عیراق بۆ دوو هه‌زار سه‌رباز که‌مبکاته‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 11ى ئه‌یلولى 2020، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ى به‌م نزیکانه هێزه‌کانى له عێراق بۆ دوو هه‌زار سه‌رباز که‌مده‌کاته‌وه. پێشتر رۆژنامه‌ى ووڵ ستریت جۆرناڵ له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێکى باڵاى حکومه‌تى ئه‌مریکاوه رایگه‌یاندبوو که ئه‌مریکا له پیلانیدایه که ژماره هێزه‌کانى له‌عێراق بۆ سێ هه‌زارو پێنجه‌سه‌د سه‌رباز که‌مبکاته‌وه. له ئێستادا زیاتر له پێنج هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریکا له‌چه‌ند بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى له‌عیراقدان و سه‌رقاڵى مه‌شق و راهێنانن به هێزه‌کان ده‌که‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌کانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى رێکخراوى داعش.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ پارێزگاى سلێمانی، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى مه‌زارگه‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى، سکرتێرى گشتى پێشووى یه‌کێتى کرد‌و په‌یامێکى له ده‌فته‌رى یادگارییه‌که‌ى سه‌ر گڵکۆى تاڵه‌بانیدا نوسى. له و په‌یامه‌یدا کازمى بۆ مام جه‌لال نوسیویه‌تی:"ئه‌مڕۆ سه‌ردانى گۆڕى یه‌کێک له‌پیاوه گه‌وره‌کان و دامه‌زرێنه‌رى سیسته‌مى دیموکراتیم له عیراق کرد، هه‌مومان زۆر شت له‌وه‌وه فێربوین، مامجه‌لال مێژو به شانازییه‌وه یادت ده‌کاته‌وه."
هاوڵاتى ژماره‌یه‌ک له جووتیارانى کورد داواى شایسته داراییه‌کانیان له مسته‌فا کازمى، سه‌رۆکوه‌زیران کرد و ئه‌ویش به‌ڵێنیدا کێشه‌که‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بکات. که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر به‌شێک له جووتیاران چوونه فرۆکه‌خانه‌ى سلێمانى و داوای شایسته داراییه‌کانیان کرد. له‌به‌رانبه‌ردا مسته‌فا کازمى به‌ڵێنى پێدان کێشه‌ى شایسته داراییه‌کانى جووتیارانى هه‌رێمى کوردستان چاره‌سه‌ر بکات.
