هاوڵاتى رێکخه‌رى پرۆژه‌ى پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نیشتمانیى عێراقى رایگه‌یاند که بڕیاردراوه که سلێمانى وه‌ک شارى پێکه‌وه‌ژیان بۆ ئه‌مساڵ دیارى بکرێت. به‌پێى راگه‌یه‌نراوێک که واژووى عه‌مار کزار، رێکخه‌رى پرۆژه‌ى پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نیشتمانیى عێراقى له‌سه‌ره، تێیدا هاتووه، بڕیاردرا شارى سلێمانى وه‌ک شارى پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه له عێراق بۆ ساڵى ٢٠٢٠ ده‌ستنیشانبکه‌ن، له چوارچێوه‌ى ئه‌و هه‌وڵه نیشتمانى و مرۆیه‌یى حکومه‌تى خۆجێى ئه‌و پارێزگایه بۆ دابینکردنى پێکه‌وه‌ژیان داویانه.
هاوڵاتى سه‌ندیکاى پزیشکانى کوردستان لقى هه‌ولێر ئیدانه‌ى هێرشکردنه سه‌ر پزیشکێکى گه‌ندج ده‌که‌ن له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى کۆرۆنادا له‌لایه‌ن که‌سوکارى نه‌خۆشه‌که‌وه. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه سه‌ندیکاى پزیشکانى کوردستان لقى هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌کدا ده‌ڵێن:" زۆر به‌توندى ئیدانه‌ى هێرشکردنه سه‌ر پزیشکێکى گه‌نج (پزیشکى نیشته‌جێى خولاو) ده‌که‌ین که له کاتى ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌رکى فه‌رمى دا و له ناو توشبوانى ڤایرۆسى کۆڕۆنا له فریاکه‌وتنى ڕۆژئاواى هه‌ولێر به شێوه‌یه‌کى زۆر دڕندانه‌و و نا مرۆڤانه هێرش کراوه‌ته سه‌ر ئه‌و پزیشکه گه‌نجه له لایه‌ن که‌س و کارى نه‌خۆش". هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه" ئێمه له سه‌ندیکاى پزیشکانى کوردستان نیگه‌رانى قوڵى خۆمان ده‌رده‌بڕین و داواى ڕێککارى زۆر به‌په‌له ده‌که‌ین بۆ سزادانى که‌سانى هێرشبه‌ر، سه‌ندیکاى پزیشکان به ئه‌رکى سه‌ره‌کى خۆى ده‌زانێت ئه‌و که‌یسه بگرێته ئه‌ستۆ و مافى پزیشکه‌که بسه‌نێته‌وه". داوا کارییه‌کانى سه‌ندیکاى پزیشکانى کوردستان لقى هه‌ولێر بریتین له: ١. له ماوه‌ى که‌متر له ٢٤ کاتژمێر هه‌موو که‌سانى هێرشبه‌ر ده‌ستگیر بکرێن و ڕووبه‌ڕووى یاسا بکرێنه‌وه. ٢. قه‌ره‌بووى معنوى و ماددى پزیشکه‌که بکرێته‌وه. ٣. پارێزگارى و ئه‌منینه‌تى نه‌خۆشخانه‌کان توندوتۆڵ‌تر بکرێن و ڕێگه نه‌درێ حاڵه‌تى وا دووباره بکرێته‌وه. ٤. لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد بکرێ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ى پارێزگارى له نه‌خۆشخانه ده‌کات، ده‌پرسین ئاخۆ چۆن ده‌کرێ له هه‌بوونى هێزى ئه‌منى له‌ناو نه‌خۆشخانه هێرش بکرێته سه‌ر پزیشک. ٥. په‌ڕله‌مانى کوردستان هه‌رچى زووه کار بکات بۆ ده‌رچواندنى یاساى “پارێزگارى کردن له پزیشکان” وه‌ک چۆن له کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆى حکومه‌ت دا هاتووه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه رایگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌کانیاندا بۆ کۆنترۆڵکردنى ده‌روازه سنورییه‌کان، توانراوه تۆڕێکى قاچاخچێتى و ته‌زویر ئاشکرابکرێ که به‌به‌هاى سه‌دان ملیۆن دینار ته‌زویریان کردوه‌و زیانیان به دارایى گشتى گه‌یاندوه. وه‌زاره‌تى دارایى ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا وتی"له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌کانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى بۆ کۆنتڕۆڵکردنى مه‌رزو ده‌روازه‌کان و له پێناو ڕێگری‌کردن له که‌سانى ساخته‌کار، که گوێ ناده‌نه به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و خه‌ریکى ته‌زویر و یاساشکاندن و قاچاخچێتین، توانرا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گومرگ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گومرگى سلێمانى تۆڕێکى قاچاخچێتى و ته‌زویر ئاشکرابکرێ که بایى سه‌دان ملیۆن دینار ته‌زویریان کردوه و زیانیان به‌دارایى گشتى گه‌یاندوه." هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که "بۆ ئه‌ومه‌به‌سته، له ئێستادا هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له نێوان دادگا و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى چاودێرى و پشکنینى دارایى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى و داواکارى گشتى هه‌یه بۆ کارکردن له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه و گرتنه‌به‌رى ڕێکارى یاسایى و کارگیرى پێویست." ده‌قى رونکردنه‌وه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى: له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌کانى وه‌زاره‌تى دارایى و یٔابورى بۆ کۆنتڕۆڵ کردنى مه‌رزو ده‌روازه‌کان و له پێناو ڕێگری‌کردن له که‌سانى ساخته‌کار، که گوێ ناده‌نه به‌رژه‌وندى گشتى و خه‌ریکى ته‌زویر و یاسا شکاندن و قاچاخچێتین، توانرا له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گومرگ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گومرگى سلێمانى تۆڕێکى قاچاخچێتى و ته‌زویر یٔاشکرا بکرێ که بایى سه‌دان ملیۆن دینار ته‌زویریان کردوه و زیانیان به‌دارایى گشتى گه‌یاندوه. بۆ یٔه‌ومه‌به‌سته، له یٔێستادا هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له نێوان دادگا و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى چاودێرى و پشکنینى دارایى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایى و یٔابورى و داواکارى گشتى هه‌یه بۆ کارکردن له‌سه‌ر یٔه‌م دۆسیه‌یه و گرتنه‌به‌رى ڕێکارى یاسایى و کارگیرى پێویست.
هاوڵاتى له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کۆبوونه‌وه‌که‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کان و نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند که سوورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ى خۆیدا و روبه‌رووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵکاران. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 13ى ئه‌یلولى 2020، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق په‌یامێکی له‌باره‌ی کۆبونه‌وه‌ى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کانی عێراق و جینین بلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق راگه‌یاند. له‌په‌یامه‌که‌دا مسته‌فا کازمى رایگه‌یاند: "به سوپاس و پێزانینى زۆره‌وه، رێنماییه‌کانی عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى عێراقمان له میانه‌ى پێشوازیکردنى له جینین بلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ عێراق پێگه‌یشت". هه‌روه‌ها مسته‌فا کازمى ده‌شڵێت: "له‌سه‌ر هه‌مان ئاراسته‌ى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵا و سووربوونیان له‌سه‌ر رێنمایى و ئامۆژگاریه‌کانى که بنه‌ماو کارى له‌پێشینه‌یه بۆ گه‌لى عێراق، ئامانجى سه‌ره‌کیمان ده‌بێت بۆ به‌دیهێنانى ئاواته‌کانى گه‌لى عێراق بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى ئازاد و دادپه‌روه‌رانه و هاوسه‌نگانه، هه‌روه‌ها حکومه‌ت به‌رده‌وام بێت له هه‌نگاوه‌کانى بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى و سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵکاران، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستانه‌ى رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه". سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که حکومه‌ته‌که‌ى سووره له‌سه‌ر لێپرسینه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌ستیان له رژانى خوێنى عێراقییه‌کاندا هه‌یه و قۆناغى یه‌که‌مى پرۆسه‌ى سه‌لماندن و لێکۆڵینه‌وه‌ش به هه‌ژمارکردنى شه‌هید و برینداره‌کانى ڕوداوه‌کانى ئۆکتۆبه‌رى 2019 و رۆژانى داهاتوو ته‌واو بووه و به‌منزیکانه‌ش قۆناغى دووه‌مى لێکۆڵینه‌وه و په‌یوه‌ست به ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌ستپێده‌کات" ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له خوێنى عێراقدا هه‌یه و راده‌ستى دادگایان ده‌که‌ین". ئه‌مڕۆ جینین بلاسخارت نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له عێراق له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان له عێراق جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له رۆژى 6ى (حوزه‌یران/6)ى ساڵى 2021 کرده‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمار رایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو چاره‌نوسسازه بۆیه ده‌بێت پاک و بێگه‌رد بێت، ده‌سته‌به‌رى نوێنه‌رایه‌تى راسته‌قینه‌ى خه‌ڵک بکات دوور له ساخته‌کاری. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 13ى ئه‌یلولى 2020به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق له هاوینه‌هه‌وارى مێرگه‌پان پێشوازیکرد له جێنین هێنیس بلاسخارد نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار، له‌و دیداره‌دا جه‌ختکرایه‌وه له‌سه‌ر پشتیوانیکردنى ڕاگه‌یه‌ندراوى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى ئاینى ئایه‌توڵا سه‌ماحه‌تى سه‌ید عه‌لى سیستانى سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان که بڕیاره ساڵى داهاتوو ئه‌نجامبدرێت. سه‌رۆک کۆمار جه‌ختده‌کاته‌وه که ئه‌م ھه‌ڵبژاردنه چاره‌نوسسازه "بۆیه پێویسته رێوشوێنى تۆکمه بگیرێته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ى ده‌ره‌نجامى باوه‌ڕپێکراو و متمانه به‌خشى لێبکه‌وێته‌وه و له‌سۆنگه‌یه‌وه به‌رنامه‌ى حکومه‌ت له ھێنادى دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى جێبه‌جێ بکرێت و رووبه‌ڕووونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و گه‌نده‌ڵکاران بکات و ھۆکارێک بێت بۆئه‌وه‌ى رۆڵى هێزه ئه‌منیه‌کان پته‌و بکات و شکۆى ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه و چه‌کیش له ده‌ستى حکومه‌تدا بهێڵیته‌وه". له‌دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، له‌سه‌ر پێویستى په‌یڕه‌وکردنى نه‌خشه‌رێگایه‌کى گونجاو بۆ سازکردنى هه‌ڵبژاردنه‌کان، که سه‌ره‌تا به ته‌واوکارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه ده‌سپێبکات و ھه‌روه‌ک چۆن ده‌سته‌به‌رى نوێنه‌رایه‌تى راسته‌قینه‌ى گه‌ل بکات له‌سه‌رانسه‌رى عێراق به‌جۆرێک ره‌نگدانه‌وه‌ى ویستى ئازادانه‌ى ته‌واوى ڕۆڵه‌کانى گه‌ل بێت له پرۆسه‌ى ھه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ره‌کانیان به‌بێ هیچ فشار و گوشارێک که‌ئه‌مه‌ش واده‌کات ده‌رنجامه‌که‌ى هاوتابێت له‌گه‌ڵ ویستى گه‌ل به‌ئاڕاسته‌ى گۆرانکارى و پابه‌ندبوونى ته‌واو له بابه‌تى نوێنه‌رایه‌تیان له حکومه‌ت و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران. سه‌رۆک کۆمار راشیگه‌یاند قۆناغى دواى ته‌واوکارى یاساى ھه‌ڵبژاردنه‌کان، قۆناغى دووه‌مى پڕۆسه‌که دێت که قۆناغێکى گرنگتره ئه‌ویش بریتیه له‌ده‌سته‌به‌رکردنى پاکترین و بێگه‌ردترین پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، بۆ ھێنانه‌دى ئه‌و ئامانجه‌ش پێویسته رێوشوێنى یه‌کلاکه‌ره‌وه و بنبێ بگیرێته به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له ساخته‌کارى و ته‌زویر له پرۆسه‌که‌دا، که چاره‌نوسى ھه‌موو رۆڵه‌کانى گه‌لى عێراقى پێوه گرێدراوه. هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆمار دووپاتیکرده‌وه هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو گرنگن چونکه دواى ئه‌و خۆپیشاندانه میلیانه دێت که داواى چاکسازى و گۆڕانکاریان کرد و خواستیانه هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ره‌نگدانه‌وه‌ى راى گشتى و نیشتیمانى و داواکارى بۆ واقعى نوێى ژیانى نوێى سیاسى بێت له‌پێناو پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى شایسته به گه‌لى عێراق و به‌رده‌وامکردنى ڕه‌وتى کاروانێکى ئاشتیانه له به‌دیهێنانى چاکسازى به‌ڵیندراو. هاوکات، سه‌رۆک به‌رهه‌م ئاماژه‌یدا به گرنگى ده‌سته‌به‌رکردنى ده‌رفه‌تى به‌شدارى چونیه‌ک و یه‌کسان له هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ سه‌رجه‌م هاوولاتیان به هه‌موو پێکهاته‌کانیانه‌وه کرده‌وه له‌ڕێگاى نه‌ھێشتنى گرفته ته‌کنیکى و یاسایى و کارگێڕیه‌کانه‌وه بۆئه‌وه‌ى پڕۆسه‌که به‌جۆرێک بێت تاوه‌کو ئاواره و لێقه‌وماو ده‌ربه‌ده‌ر و ئه‌وانى دیکه‌ش ده‌رفه‌تى به‌شداریکردنى ھاوسه‌نگیان بۆ فه‌راھه‌م بکرێت. له‌به‌شێکى دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار جه‌ختیکرده‌وه له‌گرنگى هه‌ماهه‌نگیکردنى نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان له پرۆسه‌ى چاودێریکردنى کۆى قۆناغه‌کانى هه‌ڵبژاردن بۆ چاودێریکردن و سه‌رپه‌رشتیکردنى پرۆسه‌یه‌کى پاک و بێگه‌رد و پته‌وکردنى متمانه ھاووڵاتیان و دڵنیاى لاى ده‌نگده‌ران به‌ھه‌ڵبژاردنه‌کان که ئه‌مه‌ش خواستێکى گشتى میللى و سیاسى و نیشتیمانییه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند که 20 که‌سى دیکه به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 573 که‌سى دیکه تووش بوون. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که 274 که‌سى تووشبووى کۆرۆنا به‌ته‌واوه‌تى چاکبونه‌ته‌وه. ڕاگه‌یاندراوى (٢٤) کاتژمێرى تایبه‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID19 ژماره (٢٠٠): ١. پشکنین: (٥٣١١ پشکنینى نوێ) (١٣٧٦ هه‌ولێر)، (٦٦٨ سلێمانی، ١٥٥ گه‌رمیان)، (٣٠٥٩ دهۆک)، (٥٣ هه‌ڵه‌بجه) ٢. تووشبوو: (٥٧٣ تووشبووى نوێ) (١٩٣ هه‌ولێر) (٨٣ سلێمانی، ٢٩ گه‌رمیان) (٢٥٠ دهۆک) (١٨ هه‌ڵه‌بجه) ٣. چاکبوون: (٢٧٤ چاکبوون) (١٩٨ هه‌ولێر) (٢٤ سلێمانی، ٣٢ گه‌رمیان) (٢٠ هه‌ڵه‌بجه) ٤. مردن: (٢٠ مردن) (٥ هه‌ولێر) (٩ سلێمانی) (٥ دهۆک) (١ هه‌ڵه‌بجه) ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ ده‌رچوو) پشکنین ٣٨٠٤٣٦ (١٤٤٤٣٦ هه‌ولێر، ٩٩٠٦٠ سلێمانی، ١٣٣٤٠٦ دهۆک، ٣٥٣٤ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ٣٦٥٥٦ (١٤٢٦٠ هه‌ولێر، ١٣٥٥٨ سلێمانی، ٧٥٢٦ دهۆک، ١٢١٢ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ٢٣١٠٠ (١٠٦١٤ هه‌ولێر، ٨٩٢٩ سلێمانی، ٢٤٢٣ دهۆک، ١١٣٤ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ١٢١١٦ (٣١٥٥ هه‌ولێر، ٣٩١١ سلێمانی، ٤٩٩٣ دهۆک، ٥٧ هه‌ڵه‌بجه) مردن ١٣٤٠ (٤٩١ هه‌ولێر، ٧١٨ سلێمانی، ١١٠ دهۆک ، ٢١ هه‌ڵه‌بجه) بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى تر داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ١٣ى ئه‌یلول ٢٠٢٠
هاوڵاتى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کانى عێراق، عه‌لى سیستانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان جینین پلاسخارت کۆده‌بێته‌وه‌و، له دواى کۆبوونه‌وه‌که نامه‌یه‌کى گرنگى سیاسى ئاراسته‌ى سیاسیه‌کان و خه‌ڵک ده‌کات. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 13ى ئه‌یلولى 2020، له‌و په‌یامه‌دا که نوسینگه‌ى عه‌لى سیستانی، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کانى عێراق بڵاویکرده‌وه تیایدا هاتووه " پێویسته، هه‌ڵبژاردنه‌کان له واده‌ى دیاریکراوى خۆیدا ئه‌نجامبدرێ که ساڵى داهاتووه". نوسینگه‌ى عه‌لى سیستانى له به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه، ده‌کاته‌وه که بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، " پێویسته سه‌رجه‌م رێنمایى و رێکاره‌کان بۆ به‌ڕێوه‌چونى پیشه‌یانه‌ى پرۆسه‌که بگیرێنه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ى هانى هاوڵاتیان بدرێت به گه‌رموگوڕى به‌شدارى بکه‌ن، بۆیه پێویسته هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌یاسایه‌کى دادپه‌روه‌رانه که دوربێت له به‌رژه‌وه‌ندى به‌شێک له هێزه سیاسییه‌کان و به‌هه‌ماهه‌نگى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌ڕێوه‌بچێت". له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه که هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت پێدانى ده‌رفه‌ته به هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ى به ئازادى و دور له‌فشار نوێنه‌رانى خۆیان هه‌ڵبژێرن، نوێنه‌رانێک که شایسته بن و کار بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان بکه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه جێبه‌جێنه‌کردنى ئه‌و پێشمه‌رجانه واده‌کات هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت کێشه‌کان ئاڵۆزتر بکات و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر داهاتوى وڵات و رۆڵه‌کانى دروست ده‌کات. ده‌رباره‌ى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى حکومه‌تى به‌غدا گرتوویه‌ته به‌ر، له به‌یاننامه‌که‌ى عه‌لى سیاستانى ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، حکومه‌تى عێراق به‌هه‌مو تواناى خۆیه‌وه به‌رده‌وام بێت له به‌دیهێنانى دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تی، کۆنتڕۆڵى خاڵه سنورییه‌کان، باشترکردنى رۆڵى هێزه ئه‌منییه‌کان، سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت و هێشتنه‌وه‌ى چه‌ک له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا، هه‌روه‌ها رێگه نه‌دات به دابه‌شکردنى وڵات و حکومڕانیکردنى ناوچه‌کان له‌لایه‌ن گروپى چه‌کدارى جیاواز و به‌ناوى جیاواز له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش کراوه که حکومه‌ت هه‌نگاوى کردارى بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و هه‌ڵدانه‌وه‌ى دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى گه‌وره ده‌ستپێبکات دور له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، ئه‌وه‌ش به ئاماجى به‌سزاگه‌یاندنى گه‌نده‌ڵکاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مافى گه‌ل، هه‌روه‌ها حکومه‌ت لێکۆڵینه‌وه له گروپه تاوانکارییه‌کان بکات که خه‌ڵکى بێ تاوان ده‌کوژن و روبه‌ڕوى یاسایان بکاته‌وه. هاوکات، ده‌رباره‌ى سه‌روه‌رى عێراق له نامه‌که‌ى عه‌لى سیستانى ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو " پاراستنى سه‌روه‌رى عێراق و رێگرتن له‌ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌کى ئه‌رکى هه‌موانه و بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لانى عێراقه، ئه‌و بابه‌ته نابێت تێکه‌ڵ بکرێت به به‌رژه‌وه‌ندى که‌سی، حیزبى و ناوچه‌ییه‌وه و پێویسته هه‌موان له ئاست به‌رپرسیارییه‌وه مامه‌ڵه بکه‌ن له پاراستنى سه‌روه‌رى عێراق، سه‌ربه‌خۆیى و پاراستنى سه‌ربه‌خۆى بڕیارى سیاسى و نیشتیمانییان".
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات که حکومه‌تى عێراق له‌پێناو قه‌رزکردن بۆ پڕکردنه‌وه‌ى کوتهێنانه‌کانى بۆ سێ مانگى ئه‌مساڵ یاساى بودجه ده‌رده‌کات. شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وت:" حکومه‌تى عێراق له‌پێناو قه‌رزکردن بۆ پڕکردنه‌وه‌ى کوتهێنانه‌کانى ده‌یه‌وێت 27 تریلۆن دینار قه‌رز بکات، تا ئێستا 15 تریلۆن دینارى له‌ناوخۆدا قه‌رز کردووه". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، حکومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ى یاساى بودجه‌وه قه‌رزى زیاتر بکات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ قه‌رزێکى ده‌ره‌کى نه‌کردووه. شیروان میرزا ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که یاساى بودجه هه‌بوو ده‌زانرێت حساباتى خیتامى چه‌نده‌و چۆن و له‌چیدا خه‌رج کراوه، وتیشى:" له‌ناو ئه‌و پڕۆژه بودجه‌یه‌ى ئه‌مساڵ پشکى هه‌رێم باسکراوه که 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه بکات، به‌ڵام که ره‌وانه‌ى ناکات به‌پێى رێککه‌وتنێک 320 ملیار دینار ده‌نێردرێت بۆ حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه‌کاندا ده‌بێت".
هاوڵاتى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان به‌رده‌وامه له به‌رزبووه‌نه‌وه و نزمبوونه‌وه و هه‌ر به‌رمیلێک به 40 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى ئه‌یلولى 2020 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت، به 39 دۆلار و 80 سه‌نت فرۆشرا له‌بازاره‌کانى جیهاندا. هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکى به 37 دۆلار و 38 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 39 دۆلار‌و 34 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل ڕایگه‌یاند:"له‌هه‌نگاوى شۆرشگێرى جه‌نگى حه‌فتانیندا بۆ یادى ئه‌و گه‌ریلایانه‌ى که شه‌هیدبوون چالاکى ئه‌نجامدان ٩ سه‌ربازى سوپا کوژران و 11 ى دیکه‌ش بریندار بوون". هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى جه‌نگى حه‌فتانیندا له‌دژى سوپاى تورکیا چالاکى به‌هێز ئه‌نجامدرا٩ سه‌ربازى سوپا کوژران و 11 ى دیکه‌ش بریندار بوون . ڕاگه‌یه‌نراوى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هه‌په‌گه: “له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى جه‌نگى حه‌فتانیندا له‌دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک چالاکى به‌هێز ئه‌نجامدرا. زانیاریه‌کان له‌باره‌ى چالاکیه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ن: گه‌ریلاکانى یه‌ژاستار ٥ سه‌ربازیان سزادا ٩ى ئه‌یلول کاتژمێر ١٥:١٥ هێزه‌کانمان یه‌ژاستار له گردى موهابیرى خانتوور چالاکیان ئه‌نجامدا. له چالاکیه‌که‌دا سه‌نگه‌رى دوژمن له‌سه‌ر گرده‌که ڕووخێنرا. ٥ سه‌رباز سزادران که یه‌کێکیان ئه‌فسه‌ره و ٧ سه‌ربازیش بریندار بوون. سوپاى داگیرکه‌رى تورک به ئۆبۆس و هاوه‌ن گۆڕه‌پانى چالاکیه‌که‌یان تۆپباران کرد و به هه‌لیکۆپته‌ر سه‌ربازه کوژراو و برینداره‌کانى گواسته‌وه. سه‌ربازێک که له‌ناو بلدۆزێرێکدا له‌ناوبرا له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێریدا هیزه‌کانمان ١١ى ئه‌یلول کاتژمێر ٠٨:٣٠ له گردى کاتۆسولى به‌کتۆریا له‌دژى بلدۆزێرێکى سوپاى داگیرکه‌رى توک چالاکیان ئه‌نجامدا. له چالاکیه‌که‌دا کۆنترایه‌ک که‌له‌ناو بلدۆزێره‌که‌دا بوو له‌ناوبرا و ٣ سه‌ربازیش که له ده‌وروبه‌رى بلدۆزێره‌که بوون سزادران و ٤ سه‌ربازیش برینداربوون. سوپاى داگیرکه‌رى تورک به ئۆبۆس و هاوه‌ن گۆڕه‌پانى چالاکیه‌که‌یان تۆپباران کرد و دواتر به هه‌لیکۆپته‌ر کوژراو و برینداره‌کانى گواسته‌وه. چالاکیه‌کان بۆ یادکردنه‌وه‌ى ئه‌و گه‌ریلایانه ئه‌نجامدران که له جه‌نگى حه‌فتانیندا شه‌هید بوون. ٢ گه‌ریلا شه‌هید بوون له ١١ى ئابدا له گردى شه‌هید به‌رخۆدانى خانتوورى حه‌فتانین له چالاکیه‌کدا له‌دژى داگیرکه‌ران هه‌ڤاڵانمان هێرش و ئاکیف که گورزى گه‌وره‌یان له دوژمن‌دا له هێرشى ئاسمانی‌دا شه‌هید بوون. ناسنامه‌کانیان دواتر ئاشکرا ده‌کرێن. ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیاى بۆردومان کرد فڕۆکه جه‌نگیه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیاى بۆردومان کرد. سوپاى داگیرکه‌رى تورک له ٨ى ئه‌یلول کاتژمێر له‌نێوان ١٠:٠٠ و ١٢:٣٠ دا ده‌وروبه‌رى گوندى بازێى مه‌تینایان بۆردومان کرد. له ١٢ى ئه‌یلول کاتژمێر ٠٩:٠٠ گردى که‌شانى هه‌رێمى حه‌فتانین بۆردومانکرا. سوپاى داگیرکه‌رى تورک هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر گردى به‌کتوریا، گوندى رووس و شودن و ده‌وروبه‌رى گونده‌کانى سۆریا، شیلان و شنینێى هه‌رێمى که‌شانێ به هاوه‌ن و هه‌لیکۆپته‌ر بۆردومان کرد. به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاگر به‌ر دارستانه‌کانى ناوچه‌که که‌وت.”
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ده‌ڵێت:" مسته‌فا کازمى له ته‌واوى سه‌فه‌ره‌که‌یدا گفتێکى کۆنکرێتى نه‌دا، ته‌نانه‌ت یه‌ک ملیۆن دیناریشى نه‌دایه بریندارێکى چاره‌سه‌رنه‌کراوى کیمیاوى هه‌ڵه‌بجه‌ش. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى ئه‌یلولى 2020 مه‌لا به‌ختیار، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌وتارێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که"ده‌وڵه‌تمه‌دارى عیراق مسته‌فا کازمى ته‌شریفى هێنا بۆ کوردستان، به‌رنامه‌ى هاتنه‌که‌ى خۆى داینابوو.. جێبه‌جێش کرا، گه‌وره و بچوکى کوردستان، جوانیان پێشوازى لێکرد.. هه‌م میواندارى کورده‌وارى و هه‌م، به‌گشتى ئه‌ته‌کیاتى سیاسى شیاویان نیشاندا، وێڕاى هه‌ندێک که‌موکوڕى که نه‌ده‌بوو روبدات، زه‌قترین که‌موکوڕی.. خودى کازمى کردی.. هه‌روا، له ده‌ڤه‌رى سلێمانیش، به‌رپرسه حیزبیه‌کان، کردیان". مه‌لا به‌ختیار ده‌شڵێت:"کازمی، ده‌بوایه به‌رنامه‌یه‌کى گونجاوترى بۆ دیدارى حیزبه‌کان دابنایه، خۆیشى سه‌رى له باره‌گاى سه‌ره‌کى حیزبه‌کان دابا، حیزب به حیزب.. نه‌ک به هه‌ره‌وه‌ز بیان بینێ!، حیزبه‌کانیش، به‌تایبه‌تى یه‌کێتی، نه‌ده‌بوو دوور له ئه‌ته‌کیه‌ت، به‌شێکى به‌رچاوى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌روتر و خوارتریش، ریزیان بۆ دیدارى ببه‌ستایه. به‌هه‌ر حاڵ، با ئه‌میش ده‌رسێکى ئه‌ته‌کیه‌ت بێ!". مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شده‌خاته‌روو: "کازمى له ته‌واوى سه‌فه‌ره‌که‌یدا گفتێکى کۆنکرێتى نه‌دا. ته‌نانه‌ت یه‌ک ملیۆن دیناریشى نه‌دایه بریندارێکى چاره‌سه‌رنه‌کراوى کیمیاوى هه‌ڵه‌بجه‌ش!!". مه‌لا به‌ختیار وتویه‌تى "به‌شبه‌حاڵى خۆم له عێراقدا، جگه له هاوسه‌نگى هێز له نێوان کوردستان و به‌غداد، له‌م قۆناغه‌دا باوه‌ڕم به هیچ گفتوگۆیه‌ک یان په‌یمانێک، یاخود رێکه‌وتنى دوو قۆڵى و سێ قۆڵیش تا سه‌ر نییه، رێکه‌وتنه‌کان ته‌نانه‌ت بۆ موچه‌ش کاتین". رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و شاندێکى باڵاى یاوه‌رى گه‌یشتنه هه‌رێمى کوردستان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى کوردستان کۆبوونه‌وه، له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌که‌یدا پارێزگاکانى دهۆک و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ى به‌سه‌رکرده‌وه و سه‌ردانى ده‌روازه سنورییه‌کانیشى کرد.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن و فره بازنه‌ییه‌وه گفتوگۆیان کردووه و ده‌شڵێت:" بۆچونمان وایه که عێراق دابه‌شى 80 بازنه بکرێت نه‌ک 320 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن". یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق په‌سه‌ند کراوه له‌په‌رله‌مانى عێراق ته‌نها پاکێجێکى ماوه وه‌ک پاشکۆ له‌باره‌ى چۆنێتى دابه‌شکردنى بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردنه‌وه تا په‌رله‌مان په‌سه‌ندى بکات و مه‌رسومى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى پێ ده‌ربچێت. یاسین حه‌مه‌عه‌لى، ئه‌ندامى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌مڕۆ ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى سه‌ردانیان کردین و گفتوگرمان کرد له‌باره‌ى شێواز و دابه‌شکارى بانه‌کانى هه‌ڵبژاردن له‌عێراقدا، پارتى بۆچونى وایه کورد زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت به فره بازنه‌یى به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌کانى مادده‌ى 140". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، بڕیاره به‌م نزیکانه هه‌ر پێنج لایه‌نه سیاسیی که له‌په‌رله‌مانى عێراق کورسیان هه‌یه(یه‌کێتى، پارتى، گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو) کۆبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ین بۆ یه‌کهه‌ڵوێستى کورد له‌سه‌ر چۆنێتى دابه‌شکردنى بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردن. به‌پێى یاساى نوێى هه‌ڵبژاردنى عێراق، کورسییه‌کانى په‌رله‌مان له 329 کورسى پێکهاتووه‌و 9 کورسیان بۆ که‌مایه‌تییه‌کانه و 320 دیکه به‌سه‌ر پارێزگاکاندا دابه‌ش ده‌کرێت به‌پێى ژماره‌ى دانیشتووان. یاسین حه‌مه عه‌لى، وتى:" له‌هه‌رێم عێراق له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه موناقه‌شه‌ى زۆر هه‌یه پێشتر له‌ژێر فشارى خۆپیشانده‌رانى به‌و شێوه‌یه تێپه‌رێندراوه‌و که‌موکورتى زۆرى تێدایه". هه‌روه‌ها وتیشى:" ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین عێراق بکرێت به 80 بازنه‌و هه‌ر بازنه‌یه‌ک چوار کورسى به‌ربکه‌وێت، نه‌ک بکرێت به 320 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن و هه‌ر بازنه‌یه‌ک یه‌ک کورسى بۆ دیارى بکرێت". هاوکات، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که یاساکه تێپه‌رێندراوه‌و ناتوانرێت جارێکى تر بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن بکرێته‌وه به 18 بازنه، به‌ڵکو له‌ئێستادا ته‌نها دوو رێگا هه‌یه له‌به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه‌کان که عێراق بکرێته 80 بازنه که ئه‌وه خواستى زۆرینه‌ى لایه‌نه‌کانه‌و به‌شێک له‌لایه‌نه‌کانى دیکه‌ش داواى ئه‌وه‌یان کردووه عێراق بکرێته 320 بازنه.
هاوڵاتى دایکى رۆماننوسى کورد (به‌ختیار عه‌لی) له شارى سلێمانى کۆچى دوایى کرد و ئه‌مڕۆ له گردى سه‌یوانى شارى سلێمانى ته‌رمه‌که‌ى به خاک ده‌سپێردرێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١١ى ئه‌یلولى ٢٠٢٠ ئه‌خته‌ر خانى مه‌لا حه‌کیمى مه‌لا محه‌مه‌د، دایکى به‌ختیار عه‌لى کۆچى دوایکردووه. به‌ختیار عه‌لى ڕۆماننوس و شاعیر و ڕ‌ۆشنبیرى کورده، له ساڵى ١٩٦٠ له شارى سلێمانى له‌دایکبووه، له سه‌ره‌تاى هه‌شتاکان قه‌سیده‌ى (نیشتمان)ى نوسیوه، له نه‌وه‌ده‌کانیش چه‌ندین وتار و بابه‌تى نوسیوه و له شاره‌کانى سلێمانى و هه‌ولێر چه‌ندین کۆێ و سیمینارى به‌ڕێوه‌بردووه، یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانى گۆڤارى ڕه‌ھه‌ند، یه‌که‌م ڕۆمانى به ناوى مه‌رگى تاقانه‌ى دووه‌م، ساڵى ١٩٩٧ له سوێد بڵاو کرایه‌وه. به‌ختیار عه‌لى له کۆتایى نه‌وه‌ده‌کان هه‌رێمى کوردستانى به‌جێهیشتوه و چووته ئه‌ڵمانیا و تا ئێستاش هه‌ر له‌وێ ده‌ژى به‌شێک له به‌رهه‌مه‌کانى به‌ختیار عه‌لى بۆ چه‌ندین زمانى بیانیى وه‌رگێڕدراون.
هاوڵاتى هه‌دوو ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کێتى و پارتى له‌شارى سلێمانى له‌باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى کۆبوونه‌وه‌و ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌که‌یان خسته‌ڕوو، که تایبه‌ت بوو به ھه‌ڵبژاردنى داھاتووى په‌رله‌مانى عێراق. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى ئه‌یلولى 2020 له‌باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له سلێمانى هه‌ردوو ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى و یه‌کێتى به سه‌رپه‌رشتى خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان و رزگار حه‌مه‌د به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کێتى له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى عێراق کۆبوونه‌وه. له دواى کۆبوونه‌وه له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى راگه‌یاند" مادده‌ى ١٥ى یاساى ھه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق که له په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر دراوه، له بڕگه‌ى شه‌ش- دا ده‌ڵێ پارێزگاکان پێکدێن له چه‌ند بازنه‌یه‌کى ھه‌ڵبژاردن، به‌ڵام روون نه‌کراوه‌ته‌وه چه‌ند و چۆن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌وه‌ى گرنگه به‌لاى ئێمه‌وه ئه‌وه‌یه که له هه‌رێمى کوردستان لایه‌نه‌کان یه‌ک بۆچوونیان هه‌بێت له به‌رامبه‌ر هه‌ر یاسایه‌ک که داده‌ڕێژرێت له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق که په‌یوه‌ندى به هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و ناوچانه‌وه هه‌بێت ده‌که‌ونه سنورى ماده‌ى ١٤٠". هاوکات رزگار حه‌مه ئه‌ندامى به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کێتى رایگه‌یاند:" ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتى و لایه‌نه‌کانى دیکه له‌سه‌ر باشترین بژارده رێکبکه‌وین، وه‌ک کورد له هه‌رێم و ناوچه کوردستانییه‌کان پێویستیمان به کۆده‌نگى هه‌یه". به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کێتى روونیکرده‌وه: ئه‌وان باسیان له‌وه نه‌کردوه به‌چه‌ند لیست به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بکه‌ن، به‌ڵکو به‌وته‌ى خۆى ئه‌وان یه‌ک هه‌ڵوێستى و یه‌کده‌نگى له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردن به گرنگ ده‌زانن. به‌پێى پڕۆژه یاساکه هه‌ڵبژاردن له عێراق فره‌بازنه‌یى ده‌بێت و هێشتاشێوازى چۆنێتى هه‌ڵبژاردنه‌کان به(فره بازنه‌یى له‌سه‌ر ئاستى قه‌زاکان، یا پارێزگاکان یه‌کلاینه‌کراوه‌ته‌وه‌و بریاره هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له ٦/٦/٢٠٢١ به‌رێوه بچێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داوا له هه‌موو وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌کان ده‌کات لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به لێبڕینى 21% ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌ته‌که بکه‌ن، وه‌کو ئاماده‌کاریى بۆ دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى نیسان. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گه‌نجینه‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایى داوایکردووه وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌کان لیستێکى نوێى مووچه ئاماده بکه‌ن به لێبڕینى 21%،تا ده‌ست به دابه‌شکردنى مووچه بکرێت. پێشتر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیاریدابوو بۆ ئه‌و سێ مانگه‌ى به‌پێى رێککه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا 320 ملیار بۆ هه‌رێمى کوردستان دێت، مووچه به لێبڕینى 21% دابه‌ش بکات، له‌مباره‌یه‌شه‌وه مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک میدیاکار جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که ناتوانن بڵێن له چ مانگێکه‌وه موچه به‌بێ لێبڕین ده‌بێت، به‌ڵام" هه‌وڵده‌ده‌ین به زووترین کات کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بکه‌ین و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم به‌پێى ده‌ستور بۆ هه‌رێم ره‌وانه بکرێت".
