شاناز حه‌سه‌ن پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، ده‌ڵێت مسته‌فا کازمى به‌ڵێنى پێداوه داواکارییه‌کانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بخاته پێش پارێزگاکانى دیکه‌وه‌و ده‌شڵێت:»مسته‌فا کازمى داواکارییه‌کانى هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بکات ده‌ستیان ماچ ده‌که‌ین». ئازاد تۆفیق، پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه ده‌دات که‌داوایان له‌سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کردووه بودجه‌ى تایبه‌تمه‌ند بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان بکرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه وه‌ک پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه بڕواى به‌قسه‌و کرده‌وه‌کانى مسته‌فا کازمى هه‌یه. هاوڵاتى: سه‌ردانى مسته‌فا کازمى بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه چ گرنگیه‌کى هه‌بوو؟ ئازاد تۆفیق: سه‌ردانى مسته‌فا کازمى بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى هه‌رسێ پارێزگاى (هه‌ولێرو دهۆک و سلێمانى)و هاتووه بۆ پارێزگاى چواره‌م که‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌یه، ئه‌مه خۆى دانپێدانانێکه به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه، بۆیه سه‌ردانه‌که جوان بوو، گرنگ بوو، دڵخۆشبوو به‌میوان دۆستى خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه‌و لەلایه‌ن هه‌موو که‌سایه‌تییه‌کانى ناو هه‌ڵه‌بجه پێشوازییه‌کى گه‌رمى لێ‌کرا. هاوڵاتى: له‌باره‌ى هه‌ڵەبجه‌وه کازمى چى بۆ باسکردیت؟ ئازاد تۆفیق: دانى به‌وه‌دا نا، که‌یسى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه زۆر لایه‌نى تێدایه، که‌په‌یوه‌ندى به‌ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه هه‌یه، کازمى وتى، راسته من دوو وه‌زیرم له‌گه‌ڵدایه، به‌ڵام به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه په‌یوه‌ندى به‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه هه‌یه‌و باشتره ئێوه لیژنه‌یه‌ک پێکبهێنن و بێن سه‌ردانى به‌غدا بکه‌ن، ئه‌و چوار پێنج وه‌زاره‌ته‌ى که‌په‌یوه‌ندیدارن پێکه‌وه لیژنه‌یه‌ک پێکبهێنین و بچین بۆ به‌غدا تا له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى و سه‌رۆککۆمار کۆبینه‌وه‌و تاووتوێى رێکخستنى کاره‌کانى پارێزگاکه بکه‌ین. کازمى، رێزلێنانێکى باشى هه‌ڵه‌بجه‌ى کرد، که به‌که‌متر له‌دوو کاتژمێر چه‌ند هه‌زار که‌س شه‌هید ده‌بێت، بۆیه جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه، کار‌و داواکارییه‌کانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌خاته پێش پارێزگاکانى دیکه‌وه. هاوڵاتى: داواکارییه‌کانى ئێوه چی بوو بۆ مسته‌فا کازمى؟ ئازاد تۆفیق: که‌یسى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه کۆمه‌ڵێک کارى ئیدارى و یاسایى ده‌وێت، بۆیه کۆمه‌ڵێک داواکاریمان هه‌بوو که‌زیاتر له (25 بۆ30) خاڵ بوو، که هه‌ریه‌که‌شیان چه‌ندین لقى لێده‌بێته‌وه‌و هه‌ریه‌که‌یان په‌یوه‌ندى به‌وه‌زاره‌تێکه‌وه هه‌یه، هه‌ریه‌ک له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ى که‌په‌یوه‌ستن به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانى عێراقه‌وه که به‌یه‌که‌وه‌ن، پێویسته ته‌کمیله بکرێت، بۆ نموونه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى جه‌وازات و جنسیه و نشینگه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى هى عێراق و هه‌رێمن پێکه‌وه پێویسته هه‌ماهه‌نگى هه‌بێت و ته‌کمیله بکرێن، بۆیه داواکارییه‌کان زۆرن و وردن، کارى زۆرى پێویسته. گرنگترین داواکارییه‌کانمان، دروستکردنى هۆڵێکى تایبه‌ت بۆ پێشوازیکردن و بووژاندنه‌وه‌ى جوتیارانى هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زووه، که‌ماندووى ده‌ستى رژێمى پێشوون، چونکه جوتیار نیه دووجار ماڵى نه‌سووتابێت، بۆیه مافى گه‌نمى جوتیاران پێویسته به‌زووترین کات دابین بکرێت، له‌گه‌ڵ دروستکردنى نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌ت و دروستکردنى لیوایه‌کى سیادى و زۆر شتى دیکه وه‌ک یاداشتێک دراوه‌ته کازمى. هه‌روه‌ها داوامان له‌مسته‌فا کازمى کردووه هه‌ڵه‌بجه وه‌ک هه‌ر پارێزگایه‌ک یان شارێکى عێراق مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بکرێت، وه‌ک نه‌جه‌فى پیرۆز که له‌کاتى رژێمى به‌عسدا وێران کرا، هه‌ڵه‌بجه‌ش ئاوا هه‌ژماربکرێت و ناکرێت لەکاتی گرژییه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئه‌م پارێزگایه‌و خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان بکه‌وێته‌وه مه‌ترسییه‌وه. هاوڵاتى: داواتان له‌مسته‌فا کازمى کردووه هه‌ڵه‌بجه وه‌ک هه‌ر پارێزگایه‌کى دیکه بودجه‌ى تایبه‌تى هه‌بێت؟ ئازاد تۆفیق: پێویسته هه‌ڵه‌بجه به‌ده‌ر له‌دیاریکردنى بودجه‌ى تایبه‌ت وه‌ک پارێزگاکانى دیکه، پێویسته بودجه‌یه‌کى تایبه‌تمه‌ندیشى بۆ ته‌رخانبکرێت بۆ بووژاندنه‌وه‌ى پارێزگاکه‌و دووباره زیندووکردنه‌وه‌ى شاره‌که. هاوڵاتى: که‌ى ئه‌و لیژنه‌یه ئاماده‌ده‌بێت و سه‌ردانى به‌غدا ده‌که‌ن؟ ئازاد تۆفیق: به‌نیازین له‌زووترین کاتدا، ئه‌م ماوه‌یه‌ى که‌ماوه له‌مانگى نۆ خۆمان ئاماده‌ده‌که‌ین و لیژنه‌که پێکده‌هێنین و له‌سه‌ره‌تاى مانگى (10)دا سه‌ردانى به‌غدا ده‌که‌ین، ئه‌و که‌سانه‌ى له‌لیژنه‌که‌دا ده‌بن و ده‌چینه به‌غدا تائێستا دیاریمان نه‌کردوون، به‌ڵام پێویسته له‌که‌سایه‌تى جۆراوجۆر بێت و پسپۆڕبن، وه‌ک که‌سایه‌تى بازرگانیى و ئیدارى و ئاینى و سیاسیى و هه‌مه‌ڕه‌نگ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ده‌نگى هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان به‌هه‌موو داواکانیانه‌وه و به‌هه‌موو ره‌نگه‌کانه‌وه بگه‌یه‌نین. هاوڵاتى: ئه‌و داواکارییانه‌ى دراون به‌مسته‌فا کازمى، تائێستا به‌و شێوه‌یه دراونه‌ته به‌رپرسه‌کانى هه‌رێم؟ ئازاد تۆفیق: من ئه‌وه‌یان نازانم، ئاگادارنیم که‌داواکارییه‌کان درابێته به‌رپرسانى هه‌رێم، به‌ڵام له‌سه‌رده‌مى پێشووتردا یاداشتى دیکه دراوه‌ته‌وه به‌ڕێز مالیکى و به‌شێک له‌و یاداشتانه جێبه‌جێ بووه، بۆیه یاداشته‌کانى ئێمه‌ش مه‌رج نیه هه‌مووى جێبه‌جێبکرێت، ئێمه له‌و یاداشته (17) خاڵى له‌کۆى ئه‌و (30) خاڵەى دراوه‌ته کازمى بۆمان جێبه‌جێبکات، کەداواکارى ئه‌وله‌ویه‌تى ئێمه‌یه ده‌ستیان ماچ ده‌که‌ین، چونکه تائێستا له 60%ى هه‌ڵه‌بجه بۆته پارێزگا، بۆیه له‌مه‌ودوا کارى ئه‌نجومه‌ن و هه‌موو فراکسیۆن و لایه‌نه‌کانى تر له‌لاى خۆیانه‌وه کارى بۆبکه‌ن، بۆیه من و ئه‌وانه‌ى پێش منیش له‌ناو هه‌ڵه‌بجه خه‌مخۆرى هه‌ڵه‌بجه‌ین و ده‌مانه‌وێت چ حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراقیش بێنه سه‌رخه‌ت و کار بۆ هه‌ڵه‌بجه بکرێت. هاوڵاتى: له‌یاداشته‌که‌دا باس له‌منداڵه ونبووه‌کانى هه‌ڵه‌بجه کراوه؟ ئازاد تۆفیق: له‌یاداشته‌که‌دا باس له‌ورده‌کارى هه‌موو کێشه‌یه‌کى هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ک کراوه، به‌تایبه‌ت منداڵى ونبووى هه‌ڵه‌بجه، به‌زاره‌کیش داوا له‌مسته‌فا کازمى کراوه ده‌بێت منداڵانى ونبووى هه‌ڵه‌بجه حکومه‌ت له‌سه‌رى بێته ده‌نگ له‌به‌رامبه‌ر کۆمارى ئیسلامى ئێران، له‌دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و منداڵانه، له‌وه‌ڵامدا کازمى وتى هه‌ڵه‌بجه شارێکى پیرۆزه‌و هه‌موو داواکانتان ده‌که‌مه پێش داواى پارێزگاکانى دیکه‌وه، به‌ده‌ر له‌وه وه‌عدێکى دیاریکراوى پێنه‌داوین، بۆیه دواى سه‌ردانه‌که‌ى ئێمه بۆ به‌غدا ده‌توانین له‌سه‌ر ورده‌کارییه‌کان قسه‌بکه‌ین. هاوڵاتى: له‌بوونى هه‌ر شارێک بۆ پارێزگا هه‌ندێک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پێویسته، هه‌ڵه‌بجه کار بۆ ئه‌وانه ده‌کات له‌دواى سه‌ردانه‌که‌ى مسته‌فا کازمى؟ ئازاد تۆفیق: ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه که‌مفه‌وه‌زى عولیامان هه‌بێت، لیواى حه‌ره‌س حدودمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ جنسیه و مۆره‌که‌ى به‌ناوى هه‌ڵه‌بجه‌وه بێت، پاسپۆرت که‌پێویسته به‌ناوى خۆمانه‌وه بێت، واته زۆر شوێنى دیکه که‌هیچیمان نییه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمیشدا هه‌ر نیمانه، وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باو رێگاوبان و زۆر شتى دیکه، که‌ئه‌مانه به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌ن و ده‌بێت هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بکرێت و دواى چوونمان بۆ به‌غدا به‌رچاومان روونده‌بێت بۆ هه‌نگاوه‌کان. هاوڵاتى: له‌قسه‌کانى مسته‌فا کازمیدا ئومێدێک به‌دیده‌کرێت بۆ راپه‌ڕاندنى کاره‌کانى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه ئازاد تۆفیق: ئێمه پێویسته کارمان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌وه‌زاره‌ته‌کان هه‌بێت له‌عێراق و کات دیاربکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که‌یان به‌جیا دابنیشین، بۆ ئه‌وه‌ى بزانین هه‌ریه‌ک له‌وه‌زاره‌ته‌کان واته وه‌زاره‌تى ناوخۆ یان پلاندانان و هه‌ریه‌که‌یان چه‌ند ده‌توانن کارمان بۆبکه‌ن و له‌دانیشتنى چڕوپڕدا ئه‌وه بکه‌ین، چونکه ئه‌و باسى ئه‌و شته وردانه‌ى نه‌کرد، بۆ نموونه نه‌خۆشخانه یان خوێندنگایه‌کمان بۆ بکات، هیوادارم له‌سه‌ردانه‌که‌ماندا بۆ به‌غدا کارێک بکرێت هه‌ردوولا سه‌رکه‌وتوو بین. هاوڵاتى: له‌سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه چه‌ند خاڵى سنوریى هه‌یه؟ ئازاد تۆفیق: له‌سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دوو مه‌رزمان هه‌یه، یه‌کێکیان خاڵى سنوریى ته‌وێڵه‌یه، که‌هه‌شتا ساڵه هه‌یه‌و خاڵى سنوریى پشته-به‌مۆ، که‌هه‌ردووکیان فه‌رمین، ناسراون و هاتوچۆى بازرگانییان لێده‌کرێت و داهاته‌که‌ى بۆ حکومه‌تى هه‌رێمه‌و هه‌موو به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه فه‌رمییه‌کان له‌مه‌رزه‌کاندا هه‌ن، داوامان لێکرد بکرێنه مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى، واته ئێمه ناتوانین خه‌ڵک بڕوات و شت به‌رێت، هه‌ر له‌کۆمارى ئیسلامییه‌وه شتمان بۆ دێت، بۆیه ده‌مانه‌وێت بکرێته نێوده‌وڵه‌تى، داواشمان کرد که( بازاڕچه) بکرێته‌وه که‌هه‌ڵه‌بجه داهاتى خۆى ده‌بێت و رزگارى ده‌بێت. ئه‌و بازاڕچه‌یه ده‌بێته نزیکترین خاڵ بۆ هاتوچۆکردن له‌کرماشان بۆ سلێمانى و به‌که‌مترین کات ته‌واو رێگاکه ده‌کاته نیوه‌و ئاڵوگۆڕى بازرگانى به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو له‌و رێگه‌یه‌وه زیاد ده‌کات. به‌گشتى، که‌یسى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه چڕوپڕه‌و ده‌بێت پۆلێن بکرێت، چونکه نه مسته‌فا کازمى سۆپه‌رمانه‌و نه داره‌که‌ى موساشى پێیه، ئێمه چى بڵێین بیکات، به‌ڵکو ئه‌مانه کارى ورد‌و حساباتى ده‌وێت. هاوڵاتى: تائێشتا پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌فه‌رمى نه‌ناسێنراوه وه‌ک هه‌ریه‌ک له‌پارێزگاکانى عێراق؟ ئازاد تۆفیق: ئێستا له‌سه‌دا (60) کارى پارێزگاکه ته‌واو بووه، ته‌کمیله‌ى ئه‌و کاره یاسایى و ئیدارییانه‌یه بۆ پارێزگاکه، کارى هه‌موو لایه‌کمانه تائێمه ببینه ژماره (19)ى پارێزگاى عێراق، بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى فراکسیۆنه جیاوازه‌کان له‌به‌غدا یه‌کده‌نگ و یه‌کهه‌ڵوێست بن بۆ ئه‌و پرسه‌و وه‌ک ئێستاش یه‌کده‌نگن، ئه‌مه‌ش جێگه‌ى ده‌ستخۆشییه‌و هیوادارین ئه‌وان ئه‌م که‌یسه‌مان بۆ بگه‌یه‌ننه که‌نارى ئارامى، که‌ئه‌وه ئه‌وانن شه‌ڕ له‌سه‌ر دۆسیه‌ى کورد‌و هه‌رێم ده‌که‌ن، که‌دۆسیه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌و به‌پارێزگابوونیشى یه‌کێکه له‌دۆسیه گرنگه‌کان. ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێودەوڵەتی ده‌ڵێت: سه‌دام حسێن خاوه‌نى چه‌کى کۆکوژه‌و ئه‌م چه‌که‌ش مایه‌ى هه‌ڕه‌شه‌یه له‌ئاشتى ناوچه‌که، بۆیه له 2003وه که‌ڕژێمى سه‌دام نه‌ماوه، تاکو ئه‌مڕۆ یه‌ک جۆره چه‌کى کۆکوژ نه‌دۆزراوه‌تەوه، واته تاکه دیکۆمێنت هه‌ڵه‌بجه‌و نه‌جه‌فه، بۆیه دەبێت هه‌ڵه‌بجه، وه‌ک نه‌جه‌ف و ئه‌هواره‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌ر خیلافێکى سیاسیى بودجه‌ى تایبه‌تى بۆ ته‌رخانبکرێت. وه‌ک پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه هیوام به‌قسه‌و کرده‌وه‌کانى مسته‌فا کازمى هه‌یه، بۆیه دواتر له‌به‌غدا یه‌کلاده‌بێته‌وه که‌چیمان بۆ ده‌کرێت.
هاوڵاتى موژگان کاووسی بەندکراوی سیاسی کورد لەبەندیخانەی ئێڤینی تاران مانی لەخواردن گرتووە بەهۆی ئەوەی سزای شەش ساڵ و نیوی بەسەردا سەپێنراوە بەهۆی پۆستێکی ئەنستاگرامەوە کەنوسیبووی “بێدەنگی خیانەتە”، ئەوەشی لەمیانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردووی مەریوان بڵاوکردەوە، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتی ئەندامبوون لەپارتی دیموکراتی کوردستانیان داوەتە پاڵ. موژگان کاووسی بەندکراوی سیاسی خەڵکی کەلاردەشتی پاریزگای مازندەرانی لەباکوری ئێران. کەساڵێکە ماوەی حوکمەکەی لەبەندیخانەی ئێڤینی تاران تێپەڕدەکات نزیکەی دوو هەفتەیە مانی لەخواردن گرتووە. موژگان، چالاکوان، سینەماکارو وەرگێڕە، کتێبی ئەنفال و چارەنووسی تەیمووری وەرگێڕاوە بۆ زمانی فارسی، کە عارف قوربانی نوسیوویەتی و باس لەتراژیدیای منداڵێکی رزگاربووی ئەنفال دەکات. موژگان مانی لەخواردن گرتووە چونکە رێگەیان نەداوە پەیوەندی بکات بەبنەماڵەکەیانەوە، ئەگەرچی بەندکراوە پیاوەکان زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەبنەماڵەکانیانەوە بکەن. هەتا ئێستا بەرپرسانی بەندیخانە وەڵامی داواکارییەکانی ناوبراویان نەداوەتەوەو ئەویش سوورە لەسەر درێژەدان بەمانگرتنەکەی هەتا داواکەی جێبەجێدەکرێت. موژگان کاووسی لە (١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەوشەهر سەر بەپارێزگای مازندەران دەستبەسەرکراو پاش مانگێک بەدانانی بارمتەی (١٠٠) ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو. دواتر دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی موژگان کاووسی بەڕێوەچووەو حوکمی بەندکردنی بۆ (٧٦) مانگ و (١٥) رۆژ بەندکران زیادکراوە. ئەوە لەکاتێکدایە لەلایەن دادگای بەرایی شاری نەوشەهر بە (٦٩) مانگ بەندکردن سزا درابوو. پێشتر موژگان کاووسی بەتۆمەتی “ئەندامەتی لەحزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران” بە (٣٣) مانگ بەندکردن سزادرا، هەروەها بەتۆمەتی “هاندانی خەڵک بۆ دروستکردنی پشێویی و تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە (٣٦) مانگ بەندکردن، هەروەها بەتۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بەڕژێمی ئێران” حوکمی (7) مانگ و (١٥) رۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. بەپێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، لەو حوکمانە زۆرترینەکەیان واتە حوکمی (٧٦) مانگ و (١٥) رۆژ بەندکردن بەسەریدا جێبەجیدەکرێت کەدەکاتە نزیکەی شەش ساڵ و نیو.
هاوڵاتى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا له عێراق کۆبووه‌وه و رایگه‌یاند، پێداگرن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بۆ که‌رکوک و ئه‌م داوایه‌یان به به‌رپرسانى به‌غدا گه‌یاندووه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ى ئه‌یلولى 2020 قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌ک سه‌رۆکى وه‌فدى باڵاى هه‌رێم بۆ دانوستان، دوا پێشهاته‌کانى گفتوگۆکانى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵ و ڕه‌وشى ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى له‌گه‌ڵ ماپیۆ توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا له عێراق و کونسوڵى گشتى ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر تاوتوێ کرد. هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌که‌دا هاوکارییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق و ھه‌رێمى کوردستان باسکران، به‌تایبه‌ت بارودۆخى په‌تاى کۆرۆنا. قوباد تاڵه‌بانى جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى هه‌رێم له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بۆ که‌رکوک کرده‌وه و به تایبه‌تى بۆ بنکه‌ى سه‌ربازى که‌ى وه‌ن. تاڵه‌بانى هێماى بۆ ئه‌وه‌شکردووه که له گفتوگۆکانیدا له به‌غدا ئه‌و باسه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حکومه‌تى فیدراڵ کردووه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى هاوکاریکردن و به‌شداریى کردنى پێشمه‌رگه له به‌رقه‌رارکردنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌و ناوچانه. هاوکات، باسله‌وه‌شکراوه که له ئێستاشدا هه‌ردوولا تاوتوێى زه‌مینه و میکانیزم و رێوشوێنى گونجاو بۆ چۆنیه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ که‌رکوک ده‌که‌ن .
هاوڵاتى بەرپرسانی حکومەتی هەریمی کوردستان هیواخوازن کێشەکانیان لەگەڵ بەغدا چارەسەربکەن بەتایبەتی لەپرسی بشکی هەرێم لەبودجەی 2021دا، ئەگەرچی ترسیان هەیە لە بەهێزبوونی پێگەی کازمی لەهەرێمی کوردستان، ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە هاوینی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت. لەگەڵ پێشوازی گەرموگوڕی کازمی لەلایەن بەرپرسانی هەرێمەوە، بەڵام جوڵەیەکیش دەبینرێت لەلای پارتە سیاسییەکانەوە، بەجۆرێک کەهەڵبژاردنی پێشوەخەت دوابخرێت یان کار بەو پرۆژە یاسایە نوێیە نەکرێت کەحزبەکان پێیانوایە لەبەرژەوەندیاندا نیە بەهۆی سیستمی فرەبازنەییەوە. ترس لەبە‌هێزبوونی پێگەی کازمی لەکوردستان ئەگەرچی کازمی لێدوانێکی ئاشکرای نیە لەسەر ئەوەی لیستی دەبێت بۆ هەڵبژاردن، بەڵام جموجوڵەکان سەرنجی جەماوەری بۆ خۆی راکێشاوەو هاوکات خەڵکانێکی ناڕازیش لەهەرێمی کوردستان ستایشی دەکەن دوای ئەوەی سەری ئافرەتێکی کەسوکاری ئەنفالکراوی ماچ کرد لەدهۆک و ئافرەتەکەش پیی وتووە کورددستان ئەمانەتی تۆ دەکەم. ئەندامێکی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: یاسای نوێی هەڵبژاردن لەعێراقدا گرفتەکان قوڵتر دەکاتەوەو و چارەی کێشەکان ناکات، پێمانوایە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ نوێنەرایەتی رێژەیی. رۆژی دوای کۆتایی هاتنی سەردانەکەی کازمی، دەزگای هەڵبژاردنی گۆڕان و پارتی کۆبوونەوە، دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان لەوبارەیەوە وتی «زۆربەی لایەنە سیاسییەکان پێیانوایە ئەم یاسا نوێیەی کە رەشنووسەکەی پەسەند کراوە، یاسایەکی خراپەو گەڕانەوەیە بۆ دواوە، بۆیە ئێستا لەقۆناغی ئەوەداین وەک هێزو لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆی زیاتر بکەین بەتایبەت لەناوچە جێناکۆکەکان کە بەشێوەیەک بێت مافی کورد نەفەوتێت». هەروەها لای خۆیەوە خەسرەو گۆران، سەرۆکی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، وتی کە سەردانەکەیان بۆ سلێمانی بەئامانجی ئاڵوگۆڕی بیروڕایە سەبارەت بەیاسای هەڵبژاردن و دروستکردنی یەکڕیزیی لایەنەکانی کوردستانی بۆ هەر هەنگاوێک لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەپێناو پاراستنی پێگەی کورد لەناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم. وتیشی «بڕیارماندا کۆبوونەوەی هاوبەش بکەین لەنێوان لایەنەکانی کوردستان بۆ ئەوەی بەیەک هەڵوێست و یەک تیم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆببینەوە». ئەو سەردانەی خەسرەو گۆران بۆلای گۆڕان لەکاتیکدابوو سەردانەکەی کازمی بۆ کوردستان دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت پاش ئەوەی لەئۆتۆمبێلەکەی دابەزی و گوێی لەجوتیاران گرت و سەری ژنێکی کەسوکاری ئەنفالکراوی ماچکردو سەردانی هەڵەبجەو دەروازە سنورییەکانی کرد. محەمەد رەئوف رۆژنامەنوس لسەر ئەو سەردانە وتی «شەوو رۆژ هاواری قاچاغچێتی دەروازە سنورییەکان دەکرێت، هیچ سەرکردەیەک جورئەتی کرد شەوێک خۆی بکات بەخاڵێکی سنوریداو بزانێت چی دەگوزەرێت، دوو رۆژە دەنگۆی سەردانی کازمی هەیە، بەتەواوی قاچاغچێتی لە دەروازەکان راگیراوە، لە دیوی ئێرانەوە بەهەزاران ترێلە وەستاوەو لەترسی کازمی ناتوانن ئاودیوی بکەن. ئێوەش لەپشتی لاپتۆتەوە بانگەشەی چاکسازی دەکەن». هەروەها وتی «کازمی پێش سەرۆکی کابینەی نۆیەم، سەردانی ئیبراهیم خەلیل و باشماخ دەکات، پێش ئەویش سەردانی هەڵەبجە دەکات، کە تائێستا سەرۆکی کابینەی نۆیەم هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕینی نەبینیوە». وتیشی «کازمی بەڕوونی بە سەرکردەکانی کوردی وت حوکمڕانی لەپشتی کۆمپیوتەرو کۆشک و تەلارەکانەوە ناکرێت، نەیەنە ناو خەڵکەوەو لەگەڵ ئازارەکانیان نەژین، دواجار کۆشک و تەلارەکان فریاتان ناکەوێت، خەڵکی بەدوای بەدیلدا دەگەڕێت». کێشەی هەڵواسراوی نەوت بەرەو کوێ؟ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق لەهەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کەنزیکەی دوو دەیەیە درێژەی هەیە لەنێوان هەردوولادا دوای رووخانی رژێمەکەی سەدام حوسێن لە 2003. گرنگترین ئەو دۆسیانەی کە رووبەڕووی مستەفا کازمی دەبێتەوە دۆسیەی ئاڵۆزی نەوت و دەروازە سنورییەکان و ژمارەی فەرمانبەرانی راستەقینەی هەرێمە، کە تائێستا بەغدا دان نانێت بەژمارەی راستەقینەی فەرمانبەرانی هەرێم کە بەزیاتر لەملیۆنێک و (250) هەزار کەس لەوەزارەتی دارایی تۆمارکراوە. لەساڵی 2006ەوە هەریم و بەغدا ناکۆکن لەسەر دەرکردنی یاسای نەوت و غاز، لەوکاتەوە پرۆژە یاساکە لەجێی خۆیدا چەقیوە، بەڵام لەساڵی 2007ەوە هەرێمی کوردستان یاسای نەوت و غازی تایبەت بەخۆی دەرکرد و دەیان کۆمپانیا لەو چوارچێوەیەدا دەستیان بە گەڕان و دەرهێنانی نەوت کرد. لەدوای ساڵی 2013ەوە کاتێک حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بەسەربەخۆیی نەوت بفرۆشێ، حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی نوری مالیکی لەبودجەی 2014دا پشکی هەرێمی کوردستانی لەبودجەدا بڕی. ماوەی شەش ساڵە حکومەتی عێراق بودجەی هەریمی کوردستان کەپێشتر 17% بوو بڕیویەتی یان پچڕپچڕ بەشێکی بۆ موچەی فەرمانبەران دەنێرێت، هەرکاتێکیش نێوانیان تێکدەچێت ئەوەش کەم دەبێتەوە یان رادەگیرێت، بەوهۆیەوە دۆخی ژیانی خەڵکی تادێت روو لەخراپی دەکات ئەوەش بەهۆی رێکنەکەوتن لەسەر کیشە کەڵەکەبووەکان کەدیارترینیان پرسی نەوتە. پڕۆژە یاسای نەوت و غاز بەهەڵپەسێردراوی لەپەرلەماندا ماوەتەوە بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی، لەکاتێکدا بەغدا دەخوازێت مەسەلەی نەوت ناوەندی بێت، حکومەتی هەرێمیش داوادەکات بۆ مەسەلەکانی پەیوەست بەنەوت، سیستمی نامەرکەزی پەیڕەو بکرێت کە رێگە بەهەرێم دەدات دەسەڵاتی بەسەر کێڵگە نەوتییەکانیاندا هەبێت. دانوستانەکانی نێوان حکومەتی بەغداو حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە لەچەندین کابینەی حکومەتی عێراقیدا بەردەوامن و بەچارەسەرنەکراوی ماونەتەوە، بەڵام هەندێک هیوایان لەسەر کازمی هەڵچنیوە بۆ چارەسەرکردنی. لەئێستادا حەکومەتی هەرێم رۆژانە (450) هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، حکومەتی عێراق داوای (250) هەزار بەرمیل دەکات بۆ ئەوەی پشکی هەریم لەبودجەی 2021 جێگیر بکات، بەڵام بەشێکی زۆری ئەو داهاتە ناگەڕێتەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی، بەوەش موچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا نادرێت، ئەو نەوتەی حکومەتی هەرێم دەیفرۆشێت بەشێکی بۆ تورکیایەو بەشێکی بۆ کۆمپانیاکەنە و بەرپرسانی هەرێم دەڵێن ئەگەر ئەو بڕە بدەنە بەغدا دەبێت داهاتی (200) هەزار بەرمیلەکەی تر بدەنە حەقدەستی کۆمپانیاکان و تورکیا، بەڵام بەغدا دەیەوێت خۆی نەوتەکە بفرۆشێت وهەرێم رازی نییە. پێناچێت مستەفا کازمی نەرمی بنوێنێت لەبەرامبەر ئەمەدا، چونکە لەلایەکەوە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە نرخی نەوت دابەزیوە، فشاری ئابوری کەوتۆتە سەر حکومەتەکەی خۆی، لەلایەکی ترەوە پێنەدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەریم وەکو کارتێکی فشار لەسەر حکومەتی هەرێم بەکاردێنێت. دەروازە سنورییەکان یەکێکی تر لەداخوزیەکانی کازمی رادەستکردنی نیوەی داهاتی خاڵە سنورییەکانی هەرێمە لەسێ مانگی دهاتوودا، هەروەها مەرجی تری هەیە بۆ ساڵی 2021 کەئەو دەروازانە سەر بەحکومەتی فیدڕاڵی بن، کازمی پێشتر لەخاڵە سنورییەکانی باشوری عێراقیش هێزی تایبەتی ناردووەو میلیشیاکانی سەر بە ئێرانی دورخستۆتەوە. کازمی دەستیکردووە بەجێبەجێکردنی پلانەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و قاچاغچێتی و چالاکی نایاسایی لە 11ی تەمموز لەدەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران لەمەندەلی و مونزیرییە لەپارێزگای دیالە، بەجێگیرکردنی یەکە ئەمنییە تایبەتەکان لەهەردوو دەروازە سنوورییەکە. دوای ئه‌وه هێزە سەربازییەکان لەپارێزگای بەسره ئاراسته‌کران بۆ پاراستنی بەندەری ئوم قەسرو دەروازەی سنووریی سەفوان لەگەڵ کوێت، هەروەها بۆ رێگریکردن لەهەر هێزێکی نافەرمی لەدەستگەیشتنیان بەم شوێنانە. لەمیانی سەردانێکی 15ی تەمموزدا بۆ بەسرە، سەرەکوەزیران مستەفا کازمی وتی بەندەرەکان و دەروازە سنوورییەکان دەبێت لەژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەت و یاسادا بن. وتی «پێویستە نەیبیستینەوە کە بەهۆی گەندەڵییەوە داهاتی دەروازە سنوورییەکان دیارنامێنێت، چونکە ئەمە دەبێته مایەی شەرم بۆ هەموومان» و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە «ئەو سەرچاوانە موڵکی خەڵکن». کازمی وتی تەواوی بەندەرەکان لەنزیکەوە چاودێریدەکرێن و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە «زانیاریمان هەیە لەسەر کەسانی گەندەڵ لەبەندەرە ئاوییەکان کەبەگوێرەی یاسا سزای خۆیان وەردەگرن.» لەسەردانەکیدا بۆ هەرێمی کوردستان مستەفا کازمی سەردانی مەرزەکانی ئیبراهیم خەلیل و باشماخی کرد. مەریوان شێخ کەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ سەبارەت بەسەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ وتی سەردانەکەی وەکو سەردانی مەرزەکانی دیکەی عێراق بووە، بەو پێیەی دەروازە نێودەوڵەتییەکان بابەتێکی سیادین. حسێن عەرەب، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی هێزە عێراقییەکان بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، موچەی فەرمانبەرانی کوردستان جۆرێک لە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر کراوەو پەیوەست کراوە بەبوونی کۆنتڕۆڵی حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر خاڵە سنورییەکانی هەرێم
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بڕیاریدا ئه‌فسه‌رێکى باڵاى کورد به پله‌ى لیوا له سه‌رۆکایه‌تى کۆماره‌وه بگوازێته‌وه و پۆستى یاریده‌ده‌رى بریکارى وه‌زاره‌ته‌که‌ى بۆ کاروبارى ئاسایشى فیدراڵى پێبدرێت. به‌پێى نوسراوێکى وزاره‌تى ناوخۆ که ئیمزای عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆى عێراقى له‌سه‌ره، به پشتن به‌ستن به فه‌رمانى دیوانى ژماره 218 و نوسراوى نووسینگه‌ى سه‌رۆک وه‌زیران، بڕیاردراوه به‌گواستنه‌وه‌ى لیوا سمکۆ نازم ئه‌مین ته‌ها له باره‌گاى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ و راسپاردنى بۆ پۆستى یاریده‌ده‌رى بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ کاروبارى ئاسایشى فیدراڵی. له نووسراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ئاماژه به‌وه‌دراوه که بڕیاره‌که له رۆژى ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت.
شاناز حه‌سه‌ن مسته‌فا کازمى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستانی کرد‌و دوو رۆژ مایه‌وه‌و چووه پارێزگاکان و به‌شێک له‌خاڵه سنورییه‌کان، به‌شێک له‌هاوڵاتیان وه‌ک»فریادڕه‌س» ناوى ده‌به‌ن. ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه 10ى ئه‌یلولى 2020، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى کوردستان کرد‌و تێیدا چاوى به‌بەرپرسانى هه‌رێم که‌وت و سه‌ردانى سه‌رجه‌م پارێزگاکانى کرد. نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى مسته‌فا کازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاند:» له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له‌و ئاسته‌نگانه کرا که‌ڕووبه‌ڕووى عێراق بوونه‌ته‌وه، هاوکات پرسى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت تاووتوێ کراوه‌و جه‌خت له‌وه‌کرایه‌وه که‌قۆناغى ئێستا پێویستى به‌بونیادنانه‌وه‌و کۆده‌نگى هه‌یه«. هه‌روه‌ها له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه« ئه‌مڕۆ عێراق له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تێکى مێژووییدایه، بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و کێشه که‌ڵه‌که‌بوانه‌ى چه‌ندین ساڵه به‌رۆکى وڵاتیان گرتووه، باس له‌پرۆژه‌و بونیادنانه‌وه‌ى ئابورى و سیستمێکى کارگێڕى به‌شێوه‌یه‌کى باشتر بۆ وڵات کرا». سه‌ردانه‌که‌ى مسته‌فا کازمى بۆ هه‌رێمى کوردستان کاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى لێکه‌وته‌وه‌و به‌شێک له‌هاوڵاتیان به«فریادڕه‌س» ناوى ده‌به‌ن و هه‌ندێکیان پێیانوایه سه‌ردانه‌که ته‌شریفاتى بووه‌و ده‌یه‌وێت پیشانى بدات سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌موو عێراقییه‌کانه. ئاراز محه‌مه‌د، ته‌مه‌ن (32) ساڵ، دانیشتووى قه‌زاى که‌لار له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» هاتنى کازمى که‌کاتێکى قووڵى نه‌خۆشى کۆرۆنایه‌و هه‌موو سه‌رکرده‌کانى خۆمان له‌ماڵه‌وه له‌پشتى لاپتۆپه‌کانیانه‌وه، خۆیان شاردۆته‌وه، کازمى به‌و شێوه‌یه چووه ناو خه‌ڵکه‌وه، که‌خه‌ڵکیش تینووه سه‌رکرده‌کانى له‌گه‌ڵیاندا بن و راسته‌قینه‌بن، بۆیه هاتنه‌که‌ى کاریگه‌رى باشى هه‌بوو». هه‌روه‌ها وتیشى»هه‌ریه‌ک له‌حزبه‌کانى پارتى و یه‌کێتى وایان لێهاتووه هێرش ده‌که‌نه‌سه‌ر کازمى بۆ ئه‌وه‌ى بیشکێنن، چونکه به‌جوانى ده‌رکه‌وتووه‌و بۆ ئه‌وه‌ى وابکه‌ن خه‌ڵک پێى موعجیب نه‌بێت». ئه‌و هاووڵاتیه‌ى که‌لار پێشیوابوو کازمى گرنگى سه‌ردانه‌که‌ى ئه‌وه‌بوو که‌سه‌رکرده‌کانى کوردى به‌خه‌ڵک ناساند له‌م کاته‌دا، خه‌ڵک که‌وتووەته ناو قه‌یرانێکى ته‌ندروستى و دارایى قووڵه‌وه، که‌ده‌چێته ناو خه‌ڵکه‌وه‌و سه‌رى خه‌ڵک ماچ ده‌کات،» بۆیه هاتنه‌که‌ى هه‌م ته‌حه‌دا بوو، هه‌م تێکشکاندنى سیاسه‌تى سه‌رکرده‌کانى خۆمان بوو». بڕوا ستار، ته‌مه‌ن (30) ساڵ، دانیشتووى هه‌ولێر له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو سه‌ردانه‌که‌ى مسته‌فا کازمى له‌ڕوانگه‌ى سیاسییه‌وه پڕبایه‌خه، چونکه بۆ یه‌که‌مین جاره له‌دواى رووخانى رژێمى پێشووى عێراقه‌وه، سه‌رۆکوه‌زیرانێک به‌و شێوازه مه‌یدانییه سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان بکات. هه‌روه‌ها وتیشى»مسته‌فا کازمى جیا له‌سه‌رکرده‌کانى دیکه‌ى عێراق، ده‌یه‌وێت مه‌یدانیانه سه‌ردانیانى ناوچه‌کان بکات و عێراق له‌ناوخۆیدا زۆر به‌هێز پیشانبدات، تائێستا وه‌ک سه‌رۆکوه‌زیرانێکى باش خۆى ده‌نوێنێت، بۆیه به‌سه‌ردانێکى ئه‌رێنى داده‌نرێت». بڕوا ستار ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد» هاتنه‌که‌ى گه‌یاندنى ئه‌و پایه‌مه‌یه، ئه‌و هه‌موو عێراق به‌یه‌ک چاو سه‌یرده‌کات و هیچ جیاوازیى ناکات». ئه‌و هاووڵاتییه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر، باسى له‌وه‌شکرد مسته‌فا کازمى پێشووتر رۆژنامه‌نووس بووه‌و له‌نزیکه‌وه ئاگادارى ئه‌و جۆره حوکمڕانییه‌یه که‌خه‌ڵک ده‌یه‌وێت، بۆیه هه‌نگاوه‌کانى والێکده‌درێته‌وه‌و جددین و ئه‌رێنین. مو‌سا جه‌لال، خه‌ڵکى هه‌ولێره‌و باسى له‌سه‌ردانه‌که‌ى کازمى کرد‌و که «ته‌حه‌داى سه‌رکرده کورده‌کانى کرد، چاوى کوێر کردن، به‌و شێوازه ساده‌یى و جوانییه چووه ناو خه‌ڵکه‌وه، له‌کاتێکدا ژیانى خه‌ڵک زۆر خراپه، تائێستا سه‌رکرده‌یه‌کى هاوزمان و هاوخاکى خۆمان ئاماده‌نه‌بووه بێته ناو خه‌ڵکه‌وه«. «خه‌ڵک زۆر دڵى پێ خۆش بوو، به‌تایبه‌ت چینى کاسب و مامناوه‌ند که‌هیوایى ژیانیان داوه‌ته ده‌ست کازمى، ئێستا ئێمه ته‌نیا کازمى به‌فریادڕه‌سى خۆمان ده‌زانین و چاومان له‌ده‌ستیه‌تى کارێکمان بۆ بکات» مو‌سا وه‌ک کاسپکارێک واده‌ڵێت. دانیشتوویه‌کى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، سه‌ردانه‌که‌ى کازمى بۆ شاره‌که‌یان روحى به‌خشییەوه به‌هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان. سامان فه‌تاح، ته‌مه‌ن (31) ساڵ، دانیشتووى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»تائێستا هیچ کام له‌به‌رپرسانى هه‌رێمى کوردستان له‌زۆنى زه‌ردو زۆنى سه‌وز، به‌شێکى زۆریان سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌یان نه‌کردووه!، کێشه‌ى هه‌ڵه‌بجه بۆیه وا که‌ڵه‌که‌بووه، نه حکومه‌تى عێراق و نه هه‌رێم ئاوڕیان لێنه‌داوه‌ته‌وه، بۆیه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان زۆر نائومێدبون و له‌پێشتردا زۆر هه‌وڵیانداوه، بۆیه سه‌ردانه‌که‌ى کازمى روحى به‌خشییه‌وه به‌هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان». هه‌روه‌ها وتیشى»بۆ ئێمه کازمى ئه‌وه‌ى پیشاندا که دانى ناوه به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌داو هاوشێوه‌ى پارێزگاکانى دیکه ته‌ماشاى کرد‌و زۆر جێگه‌ى بایه‌خ بوو، بۆمان ده‌رکه‌وت هه‌ڵه‌بجه هێشتا به‌و شێوه‌یەى که‌بیرمان لێده‌کرده‌وه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه فه‌رامۆش نه‌کراوه، که ده‌سه‌ڵاتى کوردى خۆمان له‌هه‌موو روویه‌که‌وه ئیهمالیان کردووه«. ئه‌م هاووڵاتیه‌ى خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه پێشیوابوو سه‌ردانه‌که‌ى کازمى ته‌شریفاتى بووه، به‌ڵام هه‌رچیه‌ک بێت هیوایه‌کى نوێ بوو بۆ هه‌موو خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان. دانیشتوویه‌کى پارێزگاى دهۆک ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که‌سه‌ردانه‌که‌ى کازمى نیشانی‌دا عێراق وڵاتى هه‌موو تاکێکى کورده‌و هه‌ڕه‌شه نییه له‌سه‌ر قه‌واره‌ى سیاسیى کورد. خه‌بات عومه‌ر، پارێزه‌رو دانیشتووى دهۆک، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»سه‌ردانه‌که‌ى کازمى ئه‌وه‌ى سه‌لماند عێراق وڵاتى هه‌موو تاکێکى کورده، له‌ڕووى سیاسیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وەو ئه‌و جیاکاریه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى کورد پشانیان داوه، ئه‌وه‌ى سه‌لماند که‌ئه‌وان به‌و چاوه سه‌یرناکه‌ن». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه«ده‌سه‌ڵاتى کوردى هیچ کات متمانه‌ى به‌خه‌ڵکه‌کەى خۆى نه‌بووه بێته ناو خه‌ڵکه‌که‌ى و له‌بۆشایى نه‌بوونى ئۆپۆزسیۆنێک، که‌س نه‌یتوانیوه بێته ناو خه‌ڵک قسه‌ى دڵى خه‌ڵک بکات و نامه‌ى خه‌ڵک وه‌ربگرێت، بۆیه ئێمه بۆمان سه‌لما له‌کوردستان هیچ هێزێکى ئۆپۆزسیۆن نیه«. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، کازمى سه‌لماندى که «هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر قه‌واره‌ى سیاسى کورد» نیه، به‌ڵکو «هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر قه‌واره‌ى که‌س و لایه‌نه سیاسییه‌کانە». عوسمان عه‌بدولڕه‌حمان، ته‌مه‌ن (43) ساڵ، له‌پارێزگاى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم نه‌یانتوانى له‌ماوه‌ى حکومڕانیاندا بیکه‌ن، کازمى به‌ماوه‌یه‌کى که‌مى ده‌سه‌ڵاتى کردى و هاته ناو خه‌ڵکه‌وه«. هه‌روه‌ها وتیشى:» خه‌ڵک هیچى ناوێت ته‌نیا هاتن و گوێگرتن لێیان، خۆ کازمى پاره‌ى نه‌به‌خشیه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵکدا، هه‌ر هاتنه‌که‌ى خۆى بوو به‌جلێکى ساده‌وه که‌خه‌ڵکى دڵخۆش کرد». شیکه‌ره‌وه‌یه‌کى سیاسیى عێراقى ده‌ڵێت، ته‌نیا جیاوازى کازمى له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌کانى دیکه ئه‌وه‌بووه که به‌مه‌یدانى چووه هه‌موو پارێزگاکان و سه‌ردانى خاڵه سنورییه‌کانى کردووه. یاسین ته‌ها، چاودێرى سیاسى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» سه‌ردانه‌که‌ى سه‌رۆکوه‌زیران شتێکى زۆر ئاساییه‌و هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌کى نه‌بوو، نازانرێت بۆ به‌و شێوازه لێکدانه‌وه‌ى بۆ ده‌کرێت، بۆیه بێماناییه‌کى زۆر هه‌یه له‌و هه‌موو سیناریۆیه‌ى بۆی دروستده‌کرێت». هێماى بۆ ئه‌وه‌شکرد کاته‌که‌شى نزیکه له‌هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و هه‌موو که‌س هه‌وڵده‌دات، چێکى بارودۆخه‌که بکات و خۆى نمایش بکات، بۆیه شتێکى زۆر ئاساییه«. ئه‌و چاودێره سیاسییه وتیشى» ته‌نیا جیاوازى کازمى له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌کانى دیکه ئه‌وه‌بوو به‌مه‌یدانى چووه هه‌موو پارێزگاکان و سه‌ردانى خاڵه سنورییه‌کانى کرد، ئه‌وه‌ش ته‌نیا په‌یوه‌ندى به‌داهاتى نه‌وته‌وه هه‌یه، که‌به‌رده‌وام له‌پاشه‌کشه‌دایه‌و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى داهاتى خاڵه سنورییه‌کانه‌وه داهات زیادبکات». یاسین ته‌ها ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه به‌پێى کاردانه‌وه‌کانى هاووڵاتیان، ئه‌وه به‌دیده‌کرێت بێهیواییه‌کى زۆر به‌خه‌ڵکه‌وه دیاره، به‌ڵام «خه‌ڵک له‌م کاته‌دا هه‌ر که‌سێکى دیکه‌ش بهاتایه وه‌ک فریادره‌س سه‌یرى ده‌کرد، ئه‌و پاشه‌کشه‌یه‌ى له‌دۆخى ئابوورى خه‌ڵک هه‌یه له‌هه‌رێمى کوردستان کاریگه‌رى له‌هانابردن بووه بۆ کازمى». یاسین ته‌ها، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌بوونى ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ به‌غداو هه‌ر هه‌نگاوێک به‌ئاراسته‌ى پۆزه‌تیف شتێکى باشه، به‌ڵام جارێ زووه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین تاچه‌ند کار بۆ خه‌ڵک و هاووڵاتیان ده‌کات و ده‌بێته ئه‌و فریادڕه‌سه‌ى که‌خه‌ڵک هاناى بۆ بردووه.
شاناز حه‌سه‌ن پاریزگای سلێمانی لەخواردنی گۆشتدا به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه لەپلەی یەکەمدا دێت به‌به‌راورد به‌پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، بەتێکڕا هەر هاووڵاتیەک مانگانە یەک کیلۆ گۆشتی سورو کیلۆو نیوێک گۆشتی مریشک دەخوات. پارێزگاى سلێمانى مانگانه به‌تێکڕا (70) ته‌ن گۆشتى سور به‌کارده‌هێنێت، که ساڵانه ده‌کاته (22) بۆ (25) هه‌زار ته‌ن گۆشتى سور. به‌ڵام گۆشتى سپى سێ هه‌زار و (50) بۆ چوار هه‌زار ته‌ن له‌مانگێکدا به‌کارده‌هێنرێت، که‌ساڵانه ده‌کاته (40) هه‌زار تۆن. به‌پێى کۆى ژماره‌ى دانیشتوانى هه‌رێمی که‌پێنج ملیۆن و (309) هه‌زارو (592) که‌سه، ژماره‌ى دانیشتوانى پارێزگاى سلێمانى، دوو ملیۆن و (162) هه‌زارو (279) که‌سه. بەو پێیەش بەتێکڕای هەر کەسێک لەپاریزگای سلێمانی بەگەورەو بچووکەوە مانگانە کیلۆیک گۆشتی سورو کیلۆو نیوێک گۆشتی مریشکی بەردەکەوێت، کەهەرتاکێک لەساڵەکەدا (12) کیلۆ گۆشتی سورو (18) کیلۆ مریشکی بەردەکەوێت. ئاوات ئه‌حمه‌د سه‌رۆکى ئه‌ندازیارى کشتوکاڵى پێشکه‌وتوو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد که‌مى هاتنى گه‌شتیارو نه‌بوونى موچه و بارى دارایى هاووڵاتیانیش کاریگه‌رى له‌سه‌ر زۆرى و که‌مى به‌کارهێنانى ده‌بێت و وتى «ئێمه پێشبینى ده‌که‌ین ئه‌مساڵ به‌هۆى ئه‌و هۆکارانه‌وه که‌متر به‌کارهێنرابێت». ئاوات ئه‌حمه‌د سه‌رۆکى ئه‌ندازیارى کشتوکاڵى پێشکه‌وتوو له‌پارێزگاى سلێمانى، باسی له‌وه‌کرد ئه‌و گۆشته‌ى له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى له‌قه‌سابخانه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى یاسایى سه‌رده‌بڕدرێت و به‌پێى پلانى عێراق، بەڵام له‌سه‌دا (30)ى مه‌ڕو بزن لەدەرەوەی سەربڕینخانەکان سه‌رده‌بڕدرێن و له‌سه‌دا (20) ی ره‌شه‌وڵاخیش بەهەمان شێوە، کە 4%ی ئەوانە بە گۆشتی هاوردە ئەژماردەکرێن. ئاوات ئه‌حمه‌د وتی»سلێمانى یه‌کێکه له‌و شوێنانه‌ى که گۆشت خۆره و زۆر به‌کاریده‌هێنن، به‌تایبه‌تیش گۆشتى سور». «ده‌بێت له‌به‌کارهێنانى هه‌ر که‌ره‌سته‌و خوارده‌مه‌نى و به‌رهه‌مێکدا ئه‌وه ره‌چاوبکرێت که ئایا به‌رهه‌مه‌که هى ناوخۆى وڵاته که‌سوده‌که‌ى له‌داهات و دابینکردنى هه‌لى کار زیادده‌کات و بازاڕه‌که ده‌بوژێنێته‌وه بۆ ناوخۆیه یاخود به‌رهه‌مى هاورده‌یه‌و داهاته‌که ده‌چێته ده‌ره‌وه، چونکه ئێستا وایلێهاتووە به‌رهه‌مه خوارده‌مه‌نیه‌کانیش به‌شێکى له‌ده‌ره‌وه دێت، بۆیه ئه‌مه ده‌بێته به‌هه‌ده‌ردانى داهاتى هه‌رێمى کوردستان دووباره«. نه‌به‌رد که‌ریم، پسپۆرى دارایى وای وت. نەبەرد کەریم به هاوڵاتى وت «به‌هۆى بابه‌تى سۆشیال میدیاوه وایلێهاتووه بابه‌تى بازاڕکردن فراوانبووه‌و له‌ڕێگه‌ى ریکلامکردنه‌وه، واده‌کات سه‌رنجى هاوڵاتى بۆ خۆى رابکێشێت». وتیشى «به‌شێکى زۆرى موچه‌خۆرانى هه‌رێم که‌وتۆته پارێزگاى سلێمانیه‌وه، بۆیه داهاتى تاک که‌متره، به‌ڵام بابه‌تى به‌کارهێنانى به‌رهه‌مه خۆراکییه‌کان زیاتر په‌یوه‌ندى به‌که‌ڵچه‌رى ژیانکردنه‌وه هه‌یه له‌پارێزگاى سلێمانى که‌جۆرى ژیانکردنه‌که جیاوازتره وه‌ک له‌پارێزگاکانى دیکه«. هەروەها وتی «ئه‌مه ده‌کرێت خاڵێکى ئیجابى بێت ژیان بۆ خۆشگوزه‌رانى خۆیان ده‌که‌ن و سلبیه‌که‌شى ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سانه داهاته‌که‌یان زیادناکات». له‌هه‌رێمى کوردستاندا ساڵانه (144) هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌مى گۆشتى مریشک به‌رهه‌مده‌هێنرێت و به‌رهه‌مى گۆشتى سور (87) هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. هاوکات فیراز سه‌عید، به‌ڕێوبه‌رى سامانى ئاژه‌ڵى هه‌رێم، له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"له‌هه‌رێمى کوردستاندا ساڵانه 144هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌مى گۆشتى مریشک به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و به‌رهه‌مى گۆشتى سور 87هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌م ده‌هێنرێت". ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد هه‌ر تاکێک له گۆشتى مریشک 23کیلۆ و 9غرامى بۆ دانراوه به‌پێى ستاندارى جیهانى و وتى" ئه‌و ڕێژه‌ییه ستاندارى جیهانییه و تاک هه‌یه زیاتر یان که‌متر به‌کارده‌هێنێت". هه‌روه‌ها وتیشى"به‌پێى ستاندارى جیهانى، گۆشتى سور بۆ هه‌ر تاکێک 14کیلۆ و 4غرام دانراوه". گۆشتى سور واته گۆشتى ره‌شه‌وڵاخ و مه‌ڕو بزن و گا‌و گۆشتى سپى، واته گۆشتى باڵنده و په‌له‌وه‌ره‌کان و گۆشتى ماسى. د. دارا محه‌مه‌د جه‌میل، پسپۆر له بوارى شیکارى و کۆنتڕۆڵى جۆرى خۆراک، راوێژکار له سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر خواردنى گۆشت و گرنگى و سوده ته‌ندروستیه‌کان و لێکه‌وته‌کانى زۆرخواردنى گۆشت له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتی:"گۆشت به هه‌ر سێ جۆره‌که‌یه‌وه (گۆشتى ئاژه‌ڵ، باڵنده و ماسی) سه‌رچاوه‌ى پرۆتینه‌کانن، به‌پێى جۆرى گۆشته‌که جیاوازى له نیوان پرۆتینه‌کانیشدا هه‌یه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد یه‌که‌ى بنچینه‌یى پرۆتینه‌کانیش، پێیان ده‌وترێت ترشه ئه‌مینیه‌کان Amino acids، ئه‌و ئه‌منۆئه‌سیدانه‌ى که جه‌سته‌ى هه‌مو که‌سێک پێویستى پێیه‌تى بۆ جێبه‌جێکردنى تێکڕاى چالاکیه‌کانى رۆژانه، دروستبونى خانه‌کان و شانه‌کان و ماسولکه‌و ئۆرگانه‌کان وهه‌موو به‌شه‌کانى تر‌ى مرۆڤ. دکتۆر دارا هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد که پێکهاته‌ى سه‌ره‌کى هۆرمۆنه‌کان و ئه‌نزیمه‌کانیش هه‌ر ئه‌مینۆئه‌سیده‌کانن. گرنگه بزانرێت که نۆله‌م ئه‌مینوئه‌سیدانه بنچینه‌یین و جه‌سته‌ى مرۆڤ خۆى ناتوانێت دروستیان بکات، وتیشى:" له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت له سه‌رچاوه‌ى ده‌ره‌وه وه‌ریبگرێت، ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌رچاوه‌ى ئه‌م ئه‌مینۆئه‌سیده بنچینه‌ییانه‌ش سه‌رچاوه‌کانى پرۆتینى ئاژه‌ڵین که گۆشت سه‌ره‌کیترینیانه". پسپۆر له بوارى شیکارى و کۆنتڕۆڵى جۆرى خۆراک، باسى له‌وه‌شکرد به پێچه‌وانه‌وه سه‌رچاوه‌کانى پرۆتینى روه‌ک هه‌موو ئه‌مینۆئه‌سیده بنچینه‌ییه‌کانى تیا نیه و لانى که‌م یه‌کێک یان زیاتریان تیا ونه. "ره‌نگه هه‌مومان ئاشنا بین به‌و ڕاستیه‌ى که خواردنى گۆشت ده‌ورێکى گرنگى هه‌بوه له گه‌شه‌کردنى مێشکى مرۆڤدا له کۆرسى مێژوییدا. هه‌روه‌ها گۆشتى سور ده‌وله‌مه‌نترین سه‌رچاوه‌یه به ئاسن، به‌هۆى ئاسنه‌وه ئۆکسجینى هه‌ڵمژراوى ناو هه‌وا، له ڕێى خوێنه‌وه ده‌نێردرێت بۆ تێکڕاى خانه‌کانى جه‌سته و به‌وه‌ش پرۆسه‌ى ژیان به‌رده‌وام ده‌بێت". "گۆشتى سور ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به ڤیتامینێکى گرنگ ڤیتامین B12، که ده‌ورێکى گرنگى هه‌یه له ته‌ندروستى خانه‌کانى هه‌سته ده‌مارو پاراستنى فرمانه‌کانى مێشک و گه‌شه‌پێدانى خرۆکه‌سوره‌کانى خوێن، که‌مى ئه‌م ڤیتامینه ئه‌بێته هۆى لاوازى و نه‌خۆشى که‌مخوێنی، که زۆرجار له روه‌کیه‌کاندا ده‌بینرێت، هه‌ر بۆیه پێویسته له‌سه‌ر روه‌کیه‌کان که ئه‌م ڤیتامینه به شێوه‌ى سه‌پلیمێنت (حه‌ب) بخۆن"، دکتۆر دارا وا ده‌ڵێت. هاوکات زیاتر روونکردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر گۆشت دا‌و وتى:" گۆشت سه‌رچاوه‌یه‌کى ده‌وڵه‌مه‌نده به زینک و فسفۆر و ڤیتامینه‌کانى گروپى B ، هه‌رچه‌نده هه‌ندێک له ڤیتامین و کانزا‌کان ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ى سه‌وزه‌کانه‌وه ده‌ست بکه‌وێت، به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کى سه‌وزه جێگه‌ى گۆشتى سور له ئاسن و ڤیتامین B12 ناگرێته‌وه". دکتۆر دارا ده‌شڵێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌م ڕستیانه‌ش، نابێت زێده‌خۆرى له گۆشتى سوردا بکرێت، چونکه بڕێکى زۆر له چه‌وریه تێره‌کانى تێدایه‌و ئه‌وانیش سه‌رچاوه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندن به کۆلسترۆڵ" گه‌رچى کۆلسترۆڵ پێکهاته‌یه‌کى پێویسته بۆ خانه‌کانى جه‌سته‌ى مرۆڤ و هۆرمۆنه‌کانى نێرینه (Testosterone)، له‌به‌ر ئه‌وه گه‌ر که‌سێک که چالاکى رۆژانه‌و وه‌رزشى ته‌واو بکات، دڵنیا بێت له‌وه‌ى کێشه‌ى دڵ و بۆریه‌کانى خوێنى نیه، له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنى ته‌مه‌ن و مێژوى خانه‌واده‌یی، ئه‌توانێت زیاتر چێژ له خواردنى گۆشت وه‌ربگرێت وه‌ک له‌وانه‌ى کێشه‌یان هه‌یه به یه‌کێک یان زیاتر له‌و فاکته‌رانه". " به‌پێى راسپارده‌ى سیستمه جیهانیه‌کان بۆ خۆراک، گۆشتى سور له هه‌فته‌یه‌کدا له سێ جار زیاتر نه‌خورێت و هه‌ر جاره‌ش بڕى 80 غرام زیاتر نه‌بێت، که ده‌کاته یه‌ک شیش گۆشت یان که‌باب، دکتۆ دارا واى وت. له‌باره‌ى زۆر به‌کارهێنانیه‌وه دکتۆر دارا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد په‌یوه‌ندى به کلتورى شاره‌که‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزى چونه‌ده‌ره‌وه‌دا که‌وه‌رزى هاوینه له‌دێر زه‌مانه‌وه وابوه، چونه‌ده‌ره‌وه‌و سه‌یران و گه‌شت به‌رده‌وام بووه، که تیایدا گۆشت برژاندن و یاپراخى پر له‌گۆشت زیاتر به‌کارهێنراون ته‌نانه‌ت له‌هه‌لومه‌رجه ناهه‌مواره‌کانیشدا هه‌ندێک له خه‌ڵک هه‌ر ده‌چنه ده‌ره‌وه و مقه‌ڵى ده‌گه‌شێننه‌وه‌و گۆشتى برژانى خۆیان ده‌که‌ن. وه‌ک پسپۆرێکى خۆراک وتیشى"زۆر خواردنى گۆشت یه‌کێکه له‌هۆکاره‌کانى شێرپه‌نجه‌ى کۆلۆن، به تایبه‌ت گۆشتى زۆر بر‌ژاو (که‌مێک سوتاو) و گۆشتى پرۆسه‌کراو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زۆر خواردنى گۆشت ده‌بێته هۆى زۆربونى یۆریک ئه‌سید و ئازار‌و سوربونه‌وه‌ى جومگه‌کان به تایبه‌ت له ئێسکه‌کانى پێدا، که پێى ئه‌وترێت نه‌خۆشى جومگه‌کان یان النقرس (Gout). دکتۆر دارا جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه باشترین شێوه‌ى خواردنى گۆشت کوڵاندنه، ئنجا به فڕنکراو، بر‌ژاو به‌ڵام نه‌سوتاو. وتیشى:"باشتر وایه گۆشتى سوره‌وه‌کراو تا بکرێت خۆتى لێ بپارێزیت". به شێوه‌یه‌کى گشتى گۆشتى سور نزیکه‌ى 68 % ئاوه، له 20 % پرۆتین، 9 % ى چه‌ورییه و که زیاتر چه‌ورى تێر و که‌مێکیشى ناتێره و ئه‌وه‌شى ئه‌مێنێته‌وه کانزاکانه به شێوه‌ى خوێ کانزاییه‌کان. پێشى وابوو باشتره خه‌ڵکى روبکه‌نه خواردنى گۆشتى باڵنده و په‌له‌وه‌ره‌کان وه‌ک له خواردنى گۆشتى سور، به‌ڵام پێستى په‌له‌وه‌ره‌کان نه‌خۆن به تایبه‌ت که‌سانى به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ى کێشه‌ى نه‌خۆشیه‌کانى دڵ و بۆریه‌کانى خوێنیان هه‌یه. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه خواردنى گۆشتى ماسى ده‌ریا له‌هه‌ردو جۆره‌که‌ى گۆشت سودبه‌خشتره، به‌ڵام تامیان جیاوازه، گه‌رچى ماسى سه‌رچاوه‌یه‌کى باشه به کانزاى یۆد، به‌ڵام ئاسنى که‌متر تیایه. ده‌رباره‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى سیستمى کیتۆ به‌کارده‌هێنن، دکتۆر دارا روونکردنه‌وه‌ى دا‌و وتى:" به پێویستى ده‌زانم ئه‌وه بڵێم ده‌رباره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌چنه سه‌ر سیستمى کیتۆ Keto بۆ دابه‌زینى کێش، پێشتر پشکنینى ته‌واویان بۆ خوێن کردبێت، نابێت که‌سێک کۆلسترۆڵى به‌رز بێت و بچێته سه‌ر کیتۆ، یان که‌سێک کێشه‌ى دڵ و بۆریه‌کانى خوێنى هه‌بێت ئه‌و سیستمه په‌یڕه‌و بکات، ڕه‌نگه زیان به ته‌ندروستى و ژیانى خۆى بگه‌یه‌نێت. له‌به‌ر ئه‌وه پێش ده‌ستپێکردنى به‌و سیستمه پێویسته پزیشکى پسپۆرى خۆى لێ ئاگادار بکاته‌وه". تووێژینەوە زانستییەکان دەریدەخەن زۆر خواردنی گۆشتی سور ئەگەری مردن بەڕێژەی ٢٦٪ زیاد دەکات و هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دروستبوونی گرێی شێرپەنجەیی.
ماردین نورەدین وەزارەتی دارایی حەکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی دەدزێتەوە لەپێدانی زانیاریی سەبارەت بەمووچەی مانگی چواری فەرمانبەران کەبڕیارە لەمانگی نۆدا دابەشبکرێت، بەڵام بەشێوەیەکی نافەرمی زانیاری بڵاودەکاتەوە کەئەو مووچەیە بۆ مانگی هەشت هەژماردەکرێت و چوار مانگی رابردوو پاشەکەوت دەکات. رۆژنامەی هاوڵاتى بۆ چەندین جار پەیوەندی کرد بە ئەحمەد عەبدولڕەحمان وتەبێژی وەزارەتی دارایی سەبارەت بە وردەکاریەکانی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدایەوە. ئەوە یەکەمین جار نیە کەوتەبێژی وەزارەتی دارایی وەڵام ناداتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێی یاسای پێدانی مافی زانیاریی هەموو وەزارەت و فەرمانگەیەک پابەندکراون بەپێدانی زانیاریی. هەندێ میدیاکار واناسراون نزیکن لەحکومەت و وەزارەتی دارایی، هەندێ زانیاری‌یان بڵاوکردۆتەوە باس لەوە دەکەن مووچەی داهاتوو بەمووچەی مانگی هەشت هەژماردەکرێت و مووچەی مانگەکانی (4.5.6.7) پاشکەوت دەکرێت. زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی کوردستان لەوبارەیەوە بە هاوڵاتى وت «هیچ شتێکی رەسمی لەو بارەیەوە نییە، مووچەکە هی مانگی چوارە، بەڵام وەزارەتی دارایی و حکومەت ئەگەر شتێکی وا هەبێت شتی رەسمی بڵاو دەکەنەوە، بەڵام ئەمە دەنگۆیە هیچ شتێکی رەسمی نییە لەو بارەیەوە، دەبێ وەزارەتی دارایی خۆی وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە». وەزارەتی دارایی دەیەوێت ئەم مانگەش بە لێبڕینی 21% مووچەی فەرمانبەران دابەش بکات، زیاد جەبار وتی «لێبڕینی موچە لێبڕینێکی نایاساییە ئێمە لەپەرلەمان ئەوەمان وتووە ئەم لێبڕینە نایاساییە پشتی بەهیچ یاسایەک نەبەستوەو رای پەرلەمانیش وەرنەگیراوە بۆ ئەم لێبڕینە نایاساییە، بۆ ئەم مانگەش ئەکید دەیکەن، ئەمە سێیەم مانگە کەحکومەتی هەرێم بەنایاسایی موچە دەدات». ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای بودجەی ئامادە نەکردووەو نەیناردووەتە پەرلەمان و هێشتا هیچ ئاسۆیەکی روون دیار نیە کە بۆ ساڵی داهاتووش حکومەت یاسای بودجەی هەبێت. سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی کوردستان وتی «حکومەت بوجەی نەناردۆتە پەرلەمانی کوردستان، لەڕووی یاساییەوە حکومەتێ ئەگەر خاوەنی یەک دۆلار بێت پێویستە ئەم دۆلارە سەرچاوەی داهاتەکەی و خەرجییەکەشی بنێرێتە پەرلەمان، بۆ ئەوەی ببێتە یاسا». وتیشی «ئێستا ئێمە فشارێکمان هەیە، هەموو لایەکمان هەوڵدەدەین، بۆ ئەم وەرزەی یاسادانان فشارێکی جددی بکەینە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پڕۆژەی بودجە بنێرێتە پەرلەمانی کوردستان، لەکاتێکدا لەئێستادا بەرەو ئەوە ئەچێت رێکەوتن بکرێت لەگەڵ ناوەند و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2021 دیاری بکرێت، هیچ بیانویەک نامێنێت بۆ حکومەت تا کۆتایی ساڵ پڕۆژەی بودجە نەنێرێتە پەرلەمان». هەفتەی رابردوو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چوو بۆ بەغدا بۆ ریکەوتن لەسەر پرسی بودجەو نەوت، بەرپرسانی هەرێم دەڵێن لە رێکەوتن نزیکبوونەتەوە بەبێ ئەوەی وردەکاریەکەی ئاشکرابکەن. لەدوای سەردانەکەی هەرێمیش مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان و دوو دەروازەی نێودەوڵەتی لەسنوری هەرێم کرد. مەرجی حکومەتی عێراق بۆ پێدانی بەشە بودجە کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنورییەکانە. زیاد جەبار وتی «ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگ بووە پشکی هەرێمی کوردستانە لە بودجەی 2021ی عێراق جێگە بکرێتەوە و پشکی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت، بەڵام لەسەردانەکەی کازمی بڕواناکەم ئاوا بەوردی چوبێتە تەفاسیلی ئەو مەوزوعە». وتیشی «کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقە، هەرێمی کوردستان بەپێی دەستور لەچوارچێوەی حکومەتی فیدراڵییەو مەرزەکان و خاڵە سنورییەکانیش هەر دیسان لەڕووی دەستورییەوە هەر مەرزی سنوورین و سەر بەناوەندن، سەردانکردنی ئەو شتێکی نا ئاسایی نییە بۆ خاڵە سنورییەکان، ئەمە تەنیا سوودیکی ئابووری نیە، رەنگە پەیامێکی سیاسیش بێت بۆ شەخسی کازمی. هەروەها پەیامێک بێت بۆ هەموو عێراقیەکان و کوردستانیش». «هەتا ئەوکاتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاکسازییەکی راستەقینە لەسەرچاوەکانی داهات ئەنجامنەدات، بارودۆخی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم جۆرە دەبێت کەهەیە، مەگەر ئەوەی لەدوای سەری ساڵ لە بودجەی عێراق ئەو پارەیەی کە دێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەوەی کەئێستا هەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم وەزعەی کەئێستا هەیەتی موچەی پێ دابین ناکرێت»، سەرۆکی لیژنەی دارایی وا دەڵێت.
هاوڵاتى کارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى مووسڵى یه‌کێتیى نیشتیمانى کوردستان ژماره‌ى سه‌ربازانى تورکیا له‌ناو بنکه‌ى سه‌ربازى به‌عشیقه‌ى له رۆژهه‌ڵاتى شارى موسڵ ئاشکرا کردووه . غه‌یاس سورچى، کارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى مووسڵى یه‌کێتى به (بغداد الیوم) راگه‌یاندوه که ژماره‌ى سه‌ربازانى سوپاى تورکیا له‌ناو بنکه‌ى سه‌ربازى به‌عشیقه له‌نێوان 600 بۆ 700 سه‌ربازدایه . ئه‌و به‌پرسه‌ى یه‌کێتى له پارێزگاى مووسڵ ئاشکراى کردووه که سوپاى تورکیا ده‌ستى به پرۆسه‌ى قایمکارى بۆ پاراستنى ئاسایشى بنکه‌که کردووه. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه که پێش ده‌ستپێکردنى پرۆسه سه‌ربازییه‌که‌ى ئه‌مدواییه‌ى تورکیا دژ به پێگه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له‌ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان، سه‌ربازانى تورکیا له‌ناو بازاڕى دهۆک پێداوستییه‌کانیان دابین ده‌کرد، به‌ڵام "له‌ئێستادا له‌ترسى گیانى سه‌ربازه‌کان سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانى بنکه‌که له‌ڕێگاى فرۆکه‌وه دابین ده‌کرێت". تورکیا زیاتر له 20 بنکه‌ى سه‌ربازى له‌خاکى هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه که ده‌که‌ونه هه‌ردوو پارێزگاى دهۆک و هه‌ولێره‌وه، ئه‌وه جگه له بنکه‌ى سه‌ربازى به‌عشیقه له پارێزگاى نه‌ینه‌وا که تورکیا له‌کۆتاییه‌کانى ساڵى 2015 و به‌پاساوى راهێنانى هێزه سونییه‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێکخراوى تیرۆریستى داعش دایمه‌زراند و تائێستا ئاماده نییه لێیبکشێته‌وه .
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په په‌روین بوڵدان و میتات سانجه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ردانى گرتووخانه‌ى ئێدرنه‌یان کرد و چاویان به هاوسه‌رۆکى پێشوى هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش که‌تووه. په‌روین بوڵدان له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند" ئێمه وه‌کو هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ردانى سه‌ڵاحه‌دین دمیرتاش و عه‌بدولا زه‌یدان ئه‌ندامى په‌رلامانمان له گرتوخانه‌ى ئێدێرنه کرد". هه‌روه‌ها په‌روین بوڵدان باسى له گرنگى ئه‌و سه‌ردانه کرد و راشیگه‌یاند" به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا ماوه‌یه‌کى زۆر بوو نه‌مانتوانیبوو سه‌ردانى بکه‌ین و نه‌مانتوانیبوو سه‌ردانى هاوڕێکانیشمان له زیندان بکه‌ین". هاوکات، میتات سانجه‌ر ڕایگه‌یاند" ئه‌جێنداکه‌مان پڕبوو له بابه‌تى جۆراوجۆر، به‌ڵام به‌هۆى که‌مى کات نه‌مانتوانى به ته‌واوه‌تى گفتوگۆ بکه‌ین، ده‌میرتاش ئه‌و پرۆژه‌ى ئاشتى هه‌ده‌په، که له مانگى شه‌شى ئه‌مساڵ ده‌ستیپێکرد، به گرنگ زانی، ده‌میرتاش باسى له گرنگى ئاشتى بۆ تورکیا کرد". سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، له به‌روارى (4/11/2016) ده‌ستگیراکراوه و له گرتوخانه‌ى ئه‌دیرنا هێڵراوه‌ته‌وه، تائێستا چه‌ند جارێک دادگایى کراوه و بڕیارى زیندانى کردنى له‌سه‌ر یه‌ک دۆسیه بۆ ده‌رچوه به زیندانیکردنى بۆ ماوه‌ى پێنج مانگ، هه‌ده‌په‌ش ده‌ستگیرکردنى ده‌میرتاش و مانه‌وه‌ى چوار ساڵى له زیندان، وه‌ک ده‌ستبه‌سه‌رکردنێکى سیاسى ناو ده‌بات.
هاوڵاتى رێکخه‌رى پرۆژه‌ى پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نیشتمانیى عێراقى رایگه‌یاند که بڕیاردراوه که سلێمانى وه‌ک شارى پێکه‌وه‌ژیان بۆ ئه‌مساڵ دیارى بکرێت. به‌پێى راگه‌یه‌نراوێک که واژووى عه‌مار کزار، رێکخه‌رى پرۆژه‌ى پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نیشتمانیى عێراقى له‌سه‌ره، تێیدا هاتووه، بڕیاردرا شارى سلێمانى وه‌ک شارى پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه له عێراق بۆ ساڵى ٢٠٢٠ ده‌ستنیشانبکه‌ن، له چوارچێوه‌ى ئه‌و هه‌وڵه نیشتمانى و مرۆیه‌یى حکومه‌تى خۆجێى ئه‌و پارێزگایه بۆ دابینکردنى پێکه‌وه‌ژیان داویانه.
هاوڵاتى سه‌ندیکاى پزیشکانى کوردستان لقى هه‌ولێر ئیدانه‌ى هێرشکردنه سه‌ر پزیشکێکى گه‌ندج ده‌که‌ن له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى کۆرۆنادا له‌لایه‌ن که‌سوکارى نه‌خۆشه‌که‌وه. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه سه‌ندیکاى پزیشکانى کوردستان لقى هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌کدا ده‌ڵێن:" زۆر به‌توندى ئیدانه‌ى هێرشکردنه سه‌ر پزیشکێکى گه‌نج (پزیشکى نیشته‌جێى خولاو) ده‌که‌ین که له کاتى ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌رکى فه‌رمى دا و له ناو توشبوانى ڤایرۆسى کۆڕۆنا له فریاکه‌وتنى ڕۆژئاواى هه‌ولێر به شێوه‌یه‌کى زۆر دڕندانه‌و و نا مرۆڤانه هێرش کراوه‌ته سه‌ر ئه‌و پزیشکه گه‌نجه له لایه‌ن که‌س و کارى نه‌خۆش". هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه" ئێمه له سه‌ندیکاى پزیشکانى کوردستان نیگه‌رانى قوڵى خۆمان ده‌رده‌بڕین و داواى ڕێککارى زۆر به‌په‌له ده‌که‌ین بۆ سزادانى که‌سانى هێرشبه‌ر، سه‌ندیکاى پزیشکان به ئه‌رکى سه‌ره‌کى خۆى ده‌زانێت ئه‌و که‌یسه بگرێته ئه‌ستۆ و مافى پزیشکه‌که بسه‌نێته‌وه". داوا کارییه‌کانى سه‌ندیکاى پزیشکانى کوردستان لقى هه‌ولێر بریتین له: ١. له ماوه‌ى که‌متر له ٢٤ کاتژمێر هه‌موو که‌سانى هێرشبه‌ر ده‌ستگیر بکرێن و ڕووبه‌ڕووى یاسا بکرێنه‌وه. ٢. قه‌ره‌بووى معنوى و ماددى پزیشکه‌که بکرێته‌وه. ٣. پارێزگارى و ئه‌منینه‌تى نه‌خۆشخانه‌کان توندوتۆڵ‌تر بکرێن و ڕێگه نه‌درێ حاڵه‌تى وا دووباره بکرێته‌وه. ٤. لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد بکرێ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ى پارێزگارى له نه‌خۆشخانه ده‌کات، ده‌پرسین ئاخۆ چۆن ده‌کرێ له هه‌بوونى هێزى ئه‌منى له‌ناو نه‌خۆشخانه هێرش بکرێته سه‌ر پزیشک. ٥. په‌ڕله‌مانى کوردستان هه‌رچى زووه کار بکات بۆ ده‌رچواندنى یاساى “پارێزگارى کردن له پزیشکان” وه‌ک چۆن له کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆى حکومه‌ت دا هاتووه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه رایگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌کانیاندا بۆ کۆنترۆڵکردنى ده‌روازه سنورییه‌کان، توانراوه تۆڕێکى قاچاخچێتى و ته‌زویر ئاشکرابکرێ که به‌به‌هاى سه‌دان ملیۆن دینار ته‌زویریان کردوه‌و زیانیان به دارایى گشتى گه‌یاندوه. وه‌زاره‌تى دارایى ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا وتی"له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌کانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى بۆ کۆنتڕۆڵکردنى مه‌رزو ده‌روازه‌کان و له پێناو ڕێگری‌کردن له که‌سانى ساخته‌کار، که گوێ ناده‌نه به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و خه‌ریکى ته‌زویر و یاساشکاندن و قاچاخچێتین، توانرا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گومرگ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گومرگى سلێمانى تۆڕێکى قاچاخچێتى و ته‌زویر ئاشکرابکرێ که بایى سه‌دان ملیۆن دینار ته‌زویریان کردوه و زیانیان به‌دارایى گشتى گه‌یاندوه." هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که "بۆ ئه‌ومه‌به‌سته، له ئێستادا هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له نێوان دادگا و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى چاودێرى و پشکنینى دارایى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى و داواکارى گشتى هه‌یه بۆ کارکردن له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه و گرتنه‌به‌رى ڕێکارى یاسایى و کارگیرى پێویست." ده‌قى رونکردنه‌وه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى: له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌کانى وه‌زاره‌تى دارایى و یٔابورى بۆ کۆنتڕۆڵ کردنى مه‌رزو ده‌روازه‌کان و له پێناو ڕێگری‌کردن له که‌سانى ساخته‌کار، که گوێ ناده‌نه به‌رژه‌وندى گشتى و خه‌ریکى ته‌زویر و یاسا شکاندن و قاچاخچێتین، توانرا له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گومرگ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گومرگى سلێمانى تۆڕێکى قاچاخچێتى و ته‌زویر یٔاشکرا بکرێ که بایى سه‌دان ملیۆن دینار ته‌زویریان کردوه و زیانیان به‌دارایى گشتى گه‌یاندوه. بۆ یٔه‌ومه‌به‌سته، له یٔێستادا هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له نێوان دادگا و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى چاودێرى و پشکنینى دارایى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایى و یٔابورى و داواکارى گشتى هه‌یه بۆ کارکردن له‌سه‌ر یٔه‌م دۆسیه‌یه و گرتنه‌به‌رى ڕێکارى یاسایى و کارگیرى پێویست.
هاوڵاتى له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کۆبوونه‌وه‌که‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کان و نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند که سوورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ى خۆیدا و روبه‌رووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵکاران. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 13ى ئه‌یلولى 2020، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق په‌یامێکی له‌باره‌ی کۆبونه‌وه‌ى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کانی عێراق و جینین بلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق راگه‌یاند. له‌په‌یامه‌که‌دا مسته‌فا کازمى رایگه‌یاند: "به سوپاس و پێزانینى زۆره‌وه، رێنماییه‌کانی عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى عێراقمان له میانه‌ى پێشوازیکردنى له جینین بلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ عێراق پێگه‌یشت". هه‌روه‌ها مسته‌فا کازمى ده‌شڵێت: "له‌سه‌ر هه‌مان ئاراسته‌ى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵا و سووربوونیان له‌سه‌ر رێنمایى و ئامۆژگاریه‌کانى که بنه‌ماو کارى له‌پێشینه‌یه بۆ گه‌لى عێراق، ئامانجى سه‌ره‌کیمان ده‌بێت بۆ به‌دیهێنانى ئاواته‌کانى گه‌لى عێراق بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى ئازاد و دادپه‌روه‌رانه و هاوسه‌نگانه، هه‌روه‌ها حکومه‌ت به‌رده‌وام بێت له هه‌نگاوه‌کانى بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى و سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵکاران، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستانه‌ى رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه". سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که حکومه‌ته‌که‌ى سووره له‌سه‌ر لێپرسینه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌ستیان له رژانى خوێنى عێراقییه‌کاندا هه‌یه و قۆناغى یه‌که‌مى پرۆسه‌ى سه‌لماندن و لێکۆڵینه‌وه‌ش به هه‌ژمارکردنى شه‌هید و برینداره‌کانى ڕوداوه‌کانى ئۆکتۆبه‌رى 2019 و رۆژانى داهاتوو ته‌واو بووه و به‌منزیکانه‌ش قۆناغى دووه‌مى لێکۆڵینه‌وه و په‌یوه‌ست به ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌ستپێده‌کات" ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له خوێنى عێراقدا هه‌یه و راده‌ستى دادگایان ده‌که‌ین". ئه‌مڕۆ جینین بلاسخارت نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له عێراق له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان له عێراق جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له رۆژى 6ى (حوزه‌یران/6)ى ساڵى 2021 کرده‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمار رایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو چاره‌نوسسازه بۆیه ده‌بێت پاک و بێگه‌رد بێت، ده‌سته‌به‌رى نوێنه‌رایه‌تى راسته‌قینه‌ى خه‌ڵک بکات دوور له ساخته‌کاری. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 13ى ئه‌یلولى 2020به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق له هاوینه‌هه‌وارى مێرگه‌پان پێشوازیکرد له جێنین هێنیس بلاسخارد نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار، له‌و دیداره‌دا جه‌ختکرایه‌وه له‌سه‌ر پشتیوانیکردنى ڕاگه‌یه‌ندراوى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى ئاینى ئایه‌توڵا سه‌ماحه‌تى سه‌ید عه‌لى سیستانى سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان که بڕیاره ساڵى داهاتوو ئه‌نجامبدرێت. سه‌رۆک کۆمار جه‌ختده‌کاته‌وه که ئه‌م ھه‌ڵبژاردنه چاره‌نوسسازه "بۆیه پێویسته رێوشوێنى تۆکمه بگیرێته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ى ده‌ره‌نجامى باوه‌ڕپێکراو و متمانه به‌خشى لێبکه‌وێته‌وه و له‌سۆنگه‌یه‌وه به‌رنامه‌ى حکومه‌ت له ھێنادى دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى جێبه‌جێ بکرێت و رووبه‌ڕووونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و گه‌نده‌ڵکاران بکات و ھۆکارێک بێت بۆئه‌وه‌ى رۆڵى هێزه ئه‌منیه‌کان پته‌و بکات و شکۆى ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه و چه‌کیش له ده‌ستى حکومه‌تدا بهێڵیته‌وه". له‌دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، له‌سه‌ر پێویستى په‌یڕه‌وکردنى نه‌خشه‌رێگایه‌کى گونجاو بۆ سازکردنى هه‌ڵبژاردنه‌کان، که سه‌ره‌تا به ته‌واوکارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه ده‌سپێبکات و ھه‌روه‌ک چۆن ده‌سته‌به‌رى نوێنه‌رایه‌تى راسته‌قینه‌ى گه‌ل بکات له‌سه‌رانسه‌رى عێراق به‌جۆرێک ره‌نگدانه‌وه‌ى ویستى ئازادانه‌ى ته‌واوى ڕۆڵه‌کانى گه‌ل بێت له پرۆسه‌ى ھه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ره‌کانیان به‌بێ هیچ فشار و گوشارێک که‌ئه‌مه‌ش واده‌کات ده‌رنجامه‌که‌ى هاوتابێت له‌گه‌ڵ ویستى گه‌ل به‌ئاڕاسته‌ى گۆرانکارى و پابه‌ندبوونى ته‌واو له بابه‌تى نوێنه‌رایه‌تیان له حکومه‌ت و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران. سه‌رۆک کۆمار راشیگه‌یاند قۆناغى دواى ته‌واوکارى یاساى ھه‌ڵبژاردنه‌کان، قۆناغى دووه‌مى پڕۆسه‌که دێت که قۆناغێکى گرنگتره ئه‌ویش بریتیه له‌ده‌سته‌به‌رکردنى پاکترین و بێگه‌ردترین پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، بۆ ھێنانه‌دى ئه‌و ئامانجه‌ش پێویسته رێوشوێنى یه‌کلاکه‌ره‌وه و بنبێ بگیرێته به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له ساخته‌کارى و ته‌زویر له پرۆسه‌که‌دا، که چاره‌نوسى ھه‌موو رۆڵه‌کانى گه‌لى عێراقى پێوه گرێدراوه. هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆمار دووپاتیکرده‌وه هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو گرنگن چونکه دواى ئه‌و خۆپیشاندانه میلیانه دێت که داواى چاکسازى و گۆڕانکاریان کرد و خواستیانه هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ره‌نگدانه‌وه‌ى راى گشتى و نیشتیمانى و داواکارى بۆ واقعى نوێى ژیانى نوێى سیاسى بێت له‌پێناو پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى شایسته به گه‌لى عێراق و به‌رده‌وامکردنى ڕه‌وتى کاروانێکى ئاشتیانه له به‌دیهێنانى چاکسازى به‌ڵیندراو. هاوکات، سه‌رۆک به‌رهه‌م ئاماژه‌یدا به گرنگى ده‌سته‌به‌رکردنى ده‌رفه‌تى به‌شدارى چونیه‌ک و یه‌کسان له هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ سه‌رجه‌م هاوولاتیان به هه‌موو پێکهاته‌کانیانه‌وه کرده‌وه له‌ڕێگاى نه‌ھێشتنى گرفته ته‌کنیکى و یاسایى و کارگێڕیه‌کانه‌وه بۆئه‌وه‌ى پڕۆسه‌که به‌جۆرێک بێت تاوه‌کو ئاواره و لێقه‌وماو ده‌ربه‌ده‌ر و ئه‌وانى دیکه‌ش ده‌رفه‌تى به‌شداریکردنى ھاوسه‌نگیان بۆ فه‌راھه‌م بکرێت. له‌به‌شێکى دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار جه‌ختیکرده‌وه له‌گرنگى هه‌ماهه‌نگیکردنى نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان له پرۆسه‌ى چاودێریکردنى کۆى قۆناغه‌کانى هه‌ڵبژاردن بۆ چاودێریکردن و سه‌رپه‌رشتیکردنى پرۆسه‌یه‌کى پاک و بێگه‌رد و پته‌وکردنى متمانه ھاووڵاتیان و دڵنیاى لاى ده‌نگده‌ران به‌ھه‌ڵبژاردنه‌کان که ئه‌مه‌ش خواستێکى گشتى میللى و سیاسى و نیشتیمانییه.
