ھاوڵاتی بەرپرسێکی عێراقی رایگەیاند تورکیا بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی ناردوە و سەرکۆماری تورکیاش رەجەن تەیب ئەردۆغان دەیەوێت سەردانی بە‌غدا بکات. قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و فاتیح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان تاوتوێکرد و دواتر لە دیدارەکەدا باڵیۆزی تورکیا وتی  "سەرۆککۆماری تورکیا گرنگیەکی زۆر بە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دەدات و دەیەوێت لە کاتێکی گونجاودا سەردانی بەغدا بکات." باڵیۆزی تورکیا ئەوەشی خستەڕوو "ئێمەش بانگهێشتنامەى فەرمیمان پێشکەش کردووە تاوەکو سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تورکیا بکات." ھەروەھا راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند "بەرژەوەندی عێراق دەخوازێت پەیوەندی هاوسەنگی لەگەڵ هاوسێکانیدا هەبێت." باسی لەوەشکرد، "عێراق و تورکیا بەرژەوەندی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی بازرگانییان هەیە، پێویستە بۆ خزمەتکردنی هەردوو وڵات گەشە بەو پەیوەندییانە بدرێت." لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی کوشتنی سێ سەربازی سەرسنوری عێراق لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، عێراق بڕیاریدا سەردانی وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە بۆ بەغدا هەڵبوەشێنێتەوە و نامەیەکی ناڕەزایەتیشی پێشکەشی باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا کرد.

ھاوڵاتی بۆچەندین رۆژە مردوانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان ھەڵکشاون بەجۆریک لە کەمتر لە کاتژمێرێکدا کەسێک لە ھەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا دەمرێت، لە 24 کاتژمێری رابردووشدا 26 کەسی دیمە مردوون و کۆی مردوان گەیشتوون بە 1472 کەس. ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠٥) ١. پشکنین: (٤٩٨٧ پشکنینی نوێ) (١٧٤٠ هەولێر)، (٧٤٦ سلێمانی، ١٨٧ گەرمیان)، (٢٢٥٩ دهۆك)، (٥٥ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٦٠٥ تووشبووی نوێ) (٢٥٤ هەولێر) (١٠٧ سلێمانی، ٢٦ گەرمیان) (١٩٠ دهۆك) (٢٨ هەڵەبجە) ٣. چاکبوون: (٤٧١ چاکبوون) (١٩٢ هەولێر) (٢٦ سلێمانی، ٣٩ گەرمیان) (١٨٩ دهۆك) (٢٥ هەڵەبجە) ٤. مردن: (٢٦ مردن) (٨ هەولێر) (٩ سلێمانی، ١ گەرمیان) (٧ دهۆك) (١ هەڵەبجە) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٤٠٩٩١١ (١٥٢٩١٣ هەولێر، ١٠٤٠٨٧ سلێمانی، ١٤٩١٤٧ دهۆك، ٣٧٦٤ هەڵەبجە) تووشبوون ٣٩٩٤٦ (١٥٣٠٨ هەولێر، ١٤٤٣٨ سلێمانی، ٨٨٣٩ دهۆك، ١٣٦١ هەڵەبجە) چاکبوون ٢٥٢٦٣ (١١٦٠٨ هەولێر، ٩٢٧١ سلێمانی، ٣١٣١ دهۆك، ١٢٥٣ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٣٢١١ (٣١٨٣ هەولێر، ٤٣٩٨ سلێمانی، ٥٥٤٦ دهۆك، ٨٤ هەڵەبجە) مردن ١٤٧٢ (٥١٧ هەولێر، ٧٦٩ سلێمانی، ١٦٢ دهۆك ، ٢٤ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٨ی ئەیلول ٢٠٢٠

ھاوڵاتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ھەینی رایگەیاند، گەشبینە بەوەی کە دەتوانن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراق بگەنە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پرسی بوودجە. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرچەندە بەربەستی زۆر هەن، بەڵام تیمێکی دانوستاندنی بەهێزمان هەیە و لە مەبەستەکەیاندا یەکگرتوون. گەشبینی خۆشی دربڕی بەوەی کە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراق بگەنە رێککەوتنی کۆتایی. رۆژی 10ی ئەیلوولی 2020 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، لەنێویاندا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان. لەدوای کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەکە رایگەیاند "ئێستا دەرفەتێک هاتووەتە پێش بۆ کاری هاوبەش، هەروەک چۆن پێشتر هاوکاری و هەماهەنگی هێزە ئەمنییەکانی هەردوولا بەشداربوون لە باش بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەدژی داعش".    هەر دوای کۆبوونەوەکەی رۆژی 10ی ئەم مانگە مەسرور بارزانی رایگەیاند "مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان بێت یان هەر ناوچەیەکی دیکەی عێراق، مافێکی رەوای خەڵکە و پێویستە تێکەڵی کێشە سیاسییەکان نەکرێت". بەپێی راگەیەنراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە، کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تەنیا مووچە و بودجە نییە، "هیوادارین هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن".  

داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پینجشەممە داوای لە دەزگا ئەمنیەکانی عێراق کرد کە سەرجەم تۆمەتبارانی کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغدا کە پێرێ کوژران دەستگیربکات. سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەکدا رواوەکەی بە تاوانێکی "تیرۆریستی" ناوبردوە. سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت "ئەمە تاوانێکی قێزەون و ترسناک و کۆستێکی گەورەیە کە بەسەر خێزانێکی کوردی عێراقی هاتووە لە بەغدا، تاوانێکی نائەخلاقیی و تیرۆرستیی قیزەون و وەحشیگەرییە، دژی هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتییە". داواکاری گشتیی ،داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرجەم لایەنە بەرپرسەکان دەکات کە هەموو رێوشوێنێکی یاسایی بگرنەبەر بۆ دەستگیکردنی سەرجەم تۆمەتباران، بەخێرایی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکەن و بیاندەنە دادگا بۆ ئەوەی سزا بدرێن. شەویسێ شەممە 15 ی ئه‌یلولی 2020 دارا رەئووف، عالیە نەجمی خێزانی و شیلانی کچیان لەنێو ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی مه‌نسووری بەغدا کوژران، کە ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ بەوە ناسراوە ئەمنییەتێکی زۆری هەیە، رووداوەکە کاردانەوەیەکی زۆری لەسەر ئاستی هەرێم و عێراقیش هەبوو. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ته‌رمی ئه‌و خێزانه‌ گەڕێندرایەوە شاری سلێمانی و لە گۆڕستانی سەیوان بەخاك سپاردران.

ھاوڵاتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسەر پرسی خوێندنی ئەمساڵ كۆبویەوەو جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانیش ڕایدەگەیەنێت فشار بۆ دابەشكردنی موچەی مامۆستایان دەكەن و بڕیاری خوێندنی ئەلیكترۆنی ڕەتدەكەنەوە. عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە لە هەولێر مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی مامۆستایان كۆبوینەوەو لە كۆبونەوەكەدا پرسی ساڵی نوێی خوێندن و پرۆسەی پەروەردە تاوتوێ كراو یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەگەڵ پرۆسەی خوێندنی ئەلیكترۆنی نیە و ئەو بڕیارە ڕەتدەكەینەوە.. ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە پێشتر پێشنیارمان بۆ ساڵی نوێی خوێندن هەبوەو ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەدەمان كردووە، جێبەجێ نەكرا، ئەمڕۆ جارێكی دیكە پێشنیارێكی نوێ بۆ وەزارەتی پەروەدە دەكەین و خوێندنی ئەليكترۆنی لە هەرێمی كوردستان ڕەتدەكەینەوە و لەگەڵی نین. هەروەها ووتیشی: تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆمان پرسی موچەیە، لە ئێستادا بەهۆی لێبڕین و دابەشنەكردنی موچە لەكاتی خۆیدا مامۆستایان لە دۆخێكی خراپی ئابوریدا دەژین و داوا لەحكومەت دەكەین مووچە بەبێ لێبڕین دابەش بكات.

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ئاشكرای دەكات، لە 24 كاتژمێردا 29 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. دەقی راگەیەندراوەکە:  ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19               ژمارە (٢٠٤) ١. پشکنین:        (٦٣٢١ پشکنینی نوێ) (١٦٩٩ هەولێر)، (٧٧٨ سلێمانی، ١٤٢ گەرمیان)، (٣٦٥٢ دهۆك)، (٥٠ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو:       (٦٨٠ تووشبووی نوێ) (٢٠٦ هەولێر) (١١٤ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان) (٣٠٥ دهۆك) (٣٠ هەڵەبجە) ٣. چاکبوون:      (٢٧٠ چاکبوون) (٢١٣ هەولێر) (١٢ سلێمانی، ٢٢ گەرمیان) (٢٣ هەڵەبجە) ٤. مردن:          (٢٩ مردن) (٦ هەولێر) (٧ سلێمانی، ٢ گەرمیان، ٢ ڕاپەڕین) (١٢ دهۆك) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی  ٢١٨٧١       (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین  ٤٠٤٩٢٤               (١٥١١٧٣ هەولێر، ١٠٣١٥٤ سلێمانی، ١٤٦٨٨٨ دهۆك، ٣٧٠٩ هەڵەبجە) تووشبوون ٣٩٣٤١               (١٥٠٥٤ هەولێر، ١٤٣٠٥ سلێمانی، ٨٦٤٩ دهۆك، ١٣٣٣ هەڵەبجە) چاکبوون ٢٤٧٩٢            (١١٤١٦ هەولێر، ٩٢٠٦ سلێمانی، ٢٩٤٢ دهۆك، ١٢٢٨ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٣١٠٣         (٣١٢٩ هەولێر، ٤٣٤٠ سلێمانی، ٥٥٥٢ دهۆك، ٨٢ هەڵەبجە) مردن ١٤٤٦            (٥٠٩ هەولێر، ٧٥٩ سلێمانی، ١٥٥ دهۆك ، ٢٣ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).  وەزارەتی تەندروستی         حکومەتی هەرێمی کوردستان    ١٧ی ئەیلول2020

ھاوڵاتی ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشداری کردوە لە چوارەمین کۆڕبەندی وەبەرهێنان و بازرگانیی عێراقیی تورکیی لە شاری مێرسینی تورکیا. ھەڤاڵ ئەبوبەکرد وتی "هاوڕێ لەگەڵ بەڕێزان ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم و د.عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک و دەستەیەک لە وەبەرهێن و بازرگان و خاوەنکارو سەرمایەگوزارو کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان؛ بەنوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان بەشداریمانکرد، لە وتەیەکدا تێڕوانین و ئامانج و زەمینەی هەرێمی کوردستان ". ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-9-2020 لە شاری مێرسین، لووتکەی وەبەرهێنان و بازرگانیی عێراقی- تورکی بەڕێوەدەچێت. لە لووتکەکەدا هەریەک لە د. هەڤال ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک بەشدارن. جیا لە هەردوو پارێزگارەکە، سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکان و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەران بەشداری لووتکەکە دەکەن، بڕیارە لە کاژێر 9:30 دیدارو چاوپێکەوتنی راستەوخۆ و دووقۆڵی لەنێوان وەبەرهێنەران و بازرگان و خاوەنکارنی هەردوولا سازبکرێت. بەراورد بە ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە خاوەنکارانی عێراقی بەشداریی لووتکەکە دەکەن و ژمارەیان لە خاوەنکارانی هەرێمی کوردستان زیاترە، چەندین خاوەنکاری عێراقی لە شارەکانی بەغدا، بەسرە و موسڵەوە بەشدارییان کردووە.

ھاوڵاتی جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند "لە هەرێمی كوردستان، ئەگەر چی هێشتا هێلی شەمەندەفەر نییە، بەڵام بەرێگای قیڕتاو و نۆژەنکراودا هاتووچۆ دەکەین". ئەم وتانەی لە میانی رونکردنەوەیەکدا باس کردوە تایبەت بە رێگاوبانەکان کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە.   دەقی رونکردنەوەکە روونکردنەوەیەک له‌ وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نیدا، چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی رێگاوباون له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كردووه‌. ئه‌وانه‌ی كه چاویان به‌ کار و پڕۆژە خزمه‌تگوزارییه‌كانی كابینه‌ی ئێستا هه‌ڵنایه‌ت، به‌ لێدوانی چه‌واشه‌كارانه‌ هه‌وڵی به‌لارێدا بردنی رای گشتی و خراپ به‌كارهێنانی سۆز و عاتیفه‌ی هاووڵاتییان سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانی هاتووچۆ ده‌ده‌ن. به‌ پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، له‌ مانگی ته‌مووزی ساڵی 2019 تا ته‌مووزی 2020، (22) پرۆژه‌ی رێگاوبان به‌ بوودجه‌ی (110,791,000,000) دینار جێبه‌جێكراون. وه‌زاره‌ت هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیی (69) پرۆژه‌ی بەردەوامی رێگاوبان ده‌كات كه‌ به‌ بوودجه‌ی (2,475,868,000,000) دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن. (2,437,072) پرۆسه‌ی كێش كردن له‌ وێستگه‌كانی كێش له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌رین جێبه‌جێكراون. وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن له‌ هه‌ڵمه‌تی خێرای چاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كانی نێوان شاره‌كان له‌ ماوه‌ی (70) رۆژدا، (79) پرۆژه‌ به‌ به‌های زیاتر له‌ (42) ملیار دینار له‌ هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك جێبه‌جێ كردووه. وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ته‌نیا له‌ به‌شی رێگاوباندا، به‌شی كۆتایی پرۆژه‌ی ستراتیژیی 120 مه‌تری هه‌ولێر له‌ نێوان رێگای سەرەکیی هەولێر و مووسڵ تا رێگای هەولێر کەرکوک بە گوژمەى زياتر لە 88 مليۆن دۆلار جێبه‌جێ كردووه. شه‌قامی بارزانی له‌ دهۆك به‌ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانییه‌وه‌ به‌ به‌های 69 ملیار دینار جێبه‌جێ كراوه‌. هه‌ردوو پرۆژه‌ی 150 مه‌تری هه‌ولێر و 100 مه‌تری سلێمانیش له‌ جێبه‌جێكردندان. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای بارودۆخی سه‌ختی دارایی و په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌پێی توانایی خۆی له‌ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی بواری رێگه‌وبان به‌رده‌وام بووه و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ به‌رنامه‌ و پلانه‌ راگه‌یاندراوه‌كانی بۆ پێشخستن و به‌رفراوانكردنی رێگاوبانه‌كانی هه‌رێم سڵ ناكاته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوسه‌نگی له‌ پرۆژه‌ جیاوازه‌كانی نێشته‌جێبوون، رێگاوبان، ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كانی دیكه‌ له‌ ته‌واوی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌دی دینێت. لە هەرێمی كوردستان، ئەگەر چی هێشتا هێلی شەمەندەفەر نییە، بەڵام بەرێگای قیڕتاو و نۆژەنکراودا هاتووچۆ دەکەین. د. جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 17/9/2020

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان رایگەیاند شەوانە سنەوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەڕین بۆ تاسڵوجە دەسووتێنرێن بۆ ئەوەی بکرێن بە پێشانگای ئۆتۆمبێل بۆ قازانجی 100 ملیۆن دۆلار. دەقی نوسێنێکی عەلی حەمە ساڵح لەوباریەوە کە لەگەڵ پۆستی ھاوڵاتیەکدا بڵاویکردۆتەوە. بۆ ئەوە کەسەی لە خەمی خەڵکی سلێمانیدایە ئەم شارە شایەنی ئەمە نیە ماوەی دوو مانگە بە ھەرچی بەرپرس و دەسەڵاتدارە وتومانە تکایە ڕێگا لەمە بگرن! ژمارەیەک دەسەڵاتدا پلانیان داناوە بۆ سوتاندنی سنەوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەڕین بۆ تاسڵوجە... پلانەکە ئەمەیە شەوانە بە دزیەەوە سنەوبەرەکان بسوتێنن .. پاشان نزیکەی ١٢٠ دۆنمە بیکەن بە پێشانگای ئۆتۆمبیل و ١٠٠ ملیۆن دۆلار قازانج .. پلانەکەش ئەوەیە لە ڕێگای شارەوانی سلێمانیەوە ڕێگاپێدانی کاتی بۆ وەربگرن!! تکایە خەمخۆرانی سلێمانی با ڕێگربین لەم تاوان و داگیرکاریە!! عەلی حەمە ساڵح

ئه‌و تاونباره‌ى خێزانه‌ كورده‌كه‌ى له‌ به‌غدا كوشت ده‌ستگير كرا دواى ئه‌وه‌ى زانياريمان ده‌ستكه‌وت كه‌ ئه‌و بكوژه‌ى شەوی 14-9-2020، لەنێو باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەنسوور لە بەغدا خێزانێكى کوردى به‌شێوه‌يه‌كى زۆر دڕندانه‌ كوشتووه‌ كه‌ خێزانه‌كه‌ له‌ دایک و باوک و کچێکیان پێكهاتبوو و ناوبراو خۆى له‌ هه‌ولێر حه‌شارداوه‌، دواى به‌شوێنداچوون و چاودێرى توانيمان شوێنى ناوبراو بدۆزينه‌وه‌ و له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگير بكرێت و دواى لێكۆڵينه‌وه‌ ناوبراو دانى به‌ تاوانه‌كه‌ى نا كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قى دانپێدانانه‌كه‌يه‌تى: ناوم (مەهدی حوسێن ناسر مەتەر)، لە دایکبووی ساڵی ،١٩٨٤ دانیشتووی بەغدا ناوچەی حەبیبيه‌، دەوامم لە وەزارەتی ناوخۆیە - پاسەوانیی باڵیۆزخانەکان، بە دیاریکراویش باڵیۆزخانەی رووسیا. پيش ٤ ساڵ کەسێکم ناسی بە ناوی باوکی شیلان، پيش دوو رۆژ لەمەوبەر پێوستم بە بڕێک پارە هەبوو، چونکە قەرزاربووم، چوومە لای لە شوقەی خۆی و بەیەکەوە دانیشتین، داوای ئەو گوژمە پارەیەم لێ کرد، بەڵام ئامادە نەبوو و گوتی: نیمە. دەمەقاڵێمان بوو، چەقۆیەک لە نزیکم بوو، بە چەقۆ لێم دا و کەوتە سەر زەوی، ویستم ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە لەو کاتە هاوسه‌ره‌كه‌شى هاتەوه‌، من شۆک بووم و شڵەژام و ئەویش دەستی بە هاوار و قیژە کرد و ئەویشم دایە بەر چەقۆ و کەوتە سەر زەوی، تەرمەکانیانم لە ژوورەکە بردە حەمام و بۆری ئاوەکەم کردەوە لەو کاتەدا شیلان هاتە ژوورەوە. کاتێ شیلان هات و بارودۆخەکەی بینی شڵەژا، ویستم هێوری بکەمەوە، هێور نەبوویەوە بە تەپڵەکە جگەرەیەک کێشای بە سەرمدا، منیش دوو بۆکسم لێ دا و کەوتە سەر زەوی، سەرینێک لەوێ بوو لەسەر دەمیم دانا و کوشتم. هەوڵمدا ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە، بەڵام نەمدەزانی چی بکەم و بۆ کوێ بڕۆم، شوێنەکەم خاوێن کردەوە و بۆ پارە گەڕام، گوژمە پارەیەکم دۆزییەوە، بەڵام نازانم چەند بوو، نزیکی ١٠ هەزار دۆلارێک یان زیاتر دەبوو، هەندێ پارەی عێراقیشی تێدا بوو. پارە و مۆبایلەکانم برد، چەقۆکەشم لەگەڵ خۆم برد و لەناو کیسه‌يه‌کم دانا و دەرچووم. بۆ کوێ بچم.. بۆ کوێ بچم، چوومە ناوچەی قەنات و چه‌قۆ و مۆبايله‌كانم لەوێ فڕێدا، گوتم با بچم بۆ هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتم گرت و هاتمە هەولێر. لە یەکێک لە هۆتێلەکان دابەزیم، ویستم لە هەولێرەوە سەفەر بکەم بۆ دەرەوەی وڵات، رۆژی دواتر ویستم ڤیزایەک بۆ تورکیا یان بۆ شوێنیکی تر پەیدا بکەم، بەڵام دەستم نەکەوت و گەڕامەوە هۆتێل و لەوێ دەستگیر کرام.

ھاوڵاتی ھاوڵاتی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌رانى وڵاتانى يه‌كێتیى ئه‌ورووپا پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كۆبووه‌وەو رایگەیاند په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران و توركيا باشن و قه‌باره‌يه‌كى گه‌وره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و ئابووریمان له‌گه‌ڵياندا هه‌يه‌. بەپێی راگەینراوێکی سەرۆکایەتی ھەرێم، نێچيرڤان بارزانى باسێكى ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستان و عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش، تێپه‌ڕاندنى دۆخى سه‌ختى ئابوورى و دارايى و پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرد. ھەروەھا سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا دووپات كرده‌وه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مه‌ریکا پشتگيرييان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ و ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها يارمه‌تيى مرۆيييان پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كردو‌وه‌، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆناش، هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن. نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا دووپات كرده‌وه‌ كه‌ له‌ پرۆسه‌ى چاكسازيدا هاوكارى ده‌كه‌ن و جه‌ختى له‌ به‌رده‌واميى پرۆسه‌كه‌ كرده‌وه‌‌ و هاوكارى و يارمه‌تيى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپاى له‌مباره‌يه‌وه‌ به‌ پێويست و گرنگ زانى. نێچيرڤان بارزانى وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان له‌ حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران مسته‌فا كازمى، جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق كرده‌وه‌ به‌ شێوه‌يه‌ك ماف و شايسته‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌ر بكرێن و سيسته‌مى فيدراڵى وه‌ك له‌ ده‌ستووردا هاتووه‌ جێبه‌جێ بكرێت، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هاوبه‌شى و به‌شداريى پێكهاته‌كانى عێراقيشى له‌ پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاتدا، به‌ فاكته‌رى سه‌قامگيريى وڵات له‌ قه‌ڵه‌م دا. جه‌ختى له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌ فاكته‌رێكى سه‌قامگيرى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌مێنێتـه‌وه‌ و خوازيارى بره‌ودانه‌‌ به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، ڕوونيشى كرده‌وه‌ كه‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران و كۆمارى توركيا باشن و قه‌باره‌يه‌كى گه‌وره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكيى ئابوورى له‌گه‌ڵياندا هه‌يه‌. له‌ به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌ مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش كرد و جه‌ختى له‌ پێويستيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و گرنگيى هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق به‌تايبه‌تى له‌ سنوورى ناوچه‌كانى مادده‌ى (140) كرده‌وه‌. كونسوڵ و نوێنه‌رانى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا چه‌ندين پرسياريان ده‌رباره‌ى ته‌وه‌ركانى كۆبوونه‌وه‌كه‌‌، گفتوگۆى ستراتيژيى ئه‌مه‌ريكا ـ عێراق و سه‌ردان و ديداره‌كانى ئه‌م دواييه‌ى نێچيرڤان بارزانى له‌ به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ و چه‌ند پرسێكى په‌يوه‌ست به‌ دۆخى ناوچه‌كه‌وه‌‌ ئاراسته‌ كرد و خۆشحاڵييان به‌ كاركردن و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها دووپاتيان كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كانيان به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن. له‌ وه‌ڵامدا نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ سياسه‌ت و تێڕوانينى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى سه‌قامگيرى و گفتوگۆ و هاوبه‌شى و پێكه‌وه‌ كاركردن بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌يرانه‌كان و يارمه‌تيدانى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاسووده‌يان بۆ شوێنه‌كانيان كرده‌وه‌.

ھاوڵاتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە  کۆبوویەوە بەلام بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە ھیچ ئاماژەیەکی تێدانیە بۆ پێدانی مووچەی مانگی چوار. بەپێێ راگەیانراوەکە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران رایگەیاند سەردانی مستەفا کازمی بۆ هەرێمی کوردستان "هەنگاوێکی ئەرێنیە" بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. وتیشی "کێشەکان تەنیا مووچە و شایستەی دارایی ھەرێم لە بودجە نییە، بەڵکو جيا لە کێشەکانی پەیوەست بە بودجە و نەوت، ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و ماف و شایستە دەستوورییەکانی دیکەی ھەرێم و پێشمەرگە، چەند تەوەرێکی دیکەی ناکۆکییەکانە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی". ھەروەھا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پوختەیەکی ئەنجامی دوا سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و ڕێرەوی بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە بودجە و وزە خستەڕوو. ئاماژەشی بەوەدا کە گفتوگۆکان بەو ئاراستەیە بەردەوامن، کە رێککەوتنێکی درێژخایەنی لێ بەرهەم بێت. پاشان ھەر یەک لە وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان و سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، پوختەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی بۆ ساڵی 2020 خستەڕوو، کە لە ڕۆژی 14 ی ئەیلوولی 2020 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند کرا و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا. تیشکیان خستە سەر ئەو ماددە و بڕگانەی پڕۆژەکە کە پەیوەنديیان بە ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بنەماکانی ستراتیجی گشتی بودجەی فیدراڵیی عێراق کرا بۆ ساڵەکانی 2021 تا 2023 کە لیژنەیەکی باڵای بۆ پێکهێنراوە و هەرێمی کوردستانیش تێیدا بەشدارە، لەم تەوەرەشدا وەزیری پلاندانان ڕوونکردنەوەی پێویستی پێشکەش کرد و ئەنجومەنی وەزیرانیش وەزارەتەکانی ڕاسپارد، کە ھەماھەنگی لە گەڵ ھەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و پلاندانان بکەن بۆ ئەو مەبەستە، تا ھەرێمی کوردستان بەشدارییەکی کاریگەری هەبێ لە داڕشتنی ستراتیجیەتی بودجەی فیدڕاڵی بە ئاراستەی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە  رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 754 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 26 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. توشبوەوکان: هەولێر 208 سلێمانی 105 گەرمیان 27 راپەڕین 88 دهۆک 306 هەڵەبجە 20 مردن: (٢٦ مردن) (٤ هەولێر) (٨ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین) (١٣ دهۆك) هەر لە 24 کاژێری رابردوودا 495 کەس چاکبوونەتەوە، کە 187 لە هەولێر، 35 لە سلێمانی،28 لە گەرمیان، 15 لە راپەڕین، 211 لە دهۆک و 19 لە هەڵەبجە. سەبارەت بە مردن، 26 کەس گیانیان لەدەستداوە، 4 لە هەولێر، 8 لە سلێمانی، 1 لە راپەڕین و 13 لە دهۆک.  بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 38 هەزار و 661 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 24 هەزار و 522 کەس چاکبوونەتەوە و هەزار و 417 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لەکاتی چوونەدەرەوە دەستکێش و دەمامک ببەستن.  دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠٣) ١. پشکنین: (٥٩٢٠ پشکنینی نوێ) (١٦٤٥ هەولێر)، (٧٠٤ سلێمانی، ١٥٤ گەرمیان، ٢٤٤ ڕاپەڕین)، (٣١٣٣ دهۆك)، (٤٠ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٧٥٤ تووشبووی نوێ) (٢٠٨ هەولێر) (١٠٥ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان، ٨٨ ڕاپەڕین) (٣٠٦ دهۆك) (٢٠ هەڵەبجە) ٣. چاکبوون: (٤٩٥ چاکبوون) (١٨٧ هەولێر) (٣٥ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان، ١٥ ڕاپەڕین) (٢١١ دهۆك) (١٩ هەڵەبجە) ٤. مردن: (٢٦ مردن) (٤ هەولێر) (٨ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین) (١٣ دهۆك) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٣٩٨٦٠٣ (١٤٩٤٧٤ هەولێر، ١٠٢٢٣٤ سلێمانی، ١٤٣٢٣٦ دهۆك، ٣٦٥٩ هەڵەبجە) تووشبوون ٣٨٦٦١ (١٤٨٤٨ هەولێر، ١٤١٦٦ سلێمانی، ٨٣٤٤ دهۆك، ١٣٠٣ هەڵەبجە) چاکبوون ٢٤٥٢٢ (١١٢٠٣ هەولێر، ٩١٧٢ سلێمانی، ٢٩٤٢ دهۆك، ١٢٠٥ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٢٧٢٢ (٣١٤٢ هەولێر، ٤٢٤٦ سلێمانی، ٥٢٥٩ دهۆك، ٧٥ هەڵەبجە) مردن ١٤١٧ (٥٠٣ هەولێر، ٧٤٨ سلێمانی، ١٤٣ دهۆك ، ٢٣ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٦ی ئەیلوول ٢٠٢٠

ھاوڵاتی کچە پزیشکێکی کورد کە چالاکی خۆپیشاندانەکانی بەغدابووە خۆی و دایکی و باوکی شەوی رابردوو کوژران لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە  لە گەڕەکی مەنسوور. شەوی رابردوو چەند چەکدارێکی دەمامکدار هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەیان و هەموو ئەندامانی خێزانەکەیان کوشتوون. کە پێکدێن لە سێ کەس، ئەوانیش پزیشکێک بەناوی شیلان دارا رەئوف، لەگەل باوک و دایکی.  کچەکە پزیشكی دەرمانساز بووە و یەکێک بووە لە چالاکی خۆپیشاندانەکانی بەغداو لە کەڤەری فەسیبوکی خۆشی وێنەی خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریئری داناوە.  رووداوەکە لە ناوچەی مەنسووری رۆژئاوای بەغدا روویداوە و خێزانەکە لەنێو شوقەیەک ژیاون، لە نزیک ئەو شوێنەش باڵیۆزخانەی رووسیا هەیە. شوێنەکەش بە ناوچەیەکی ئارام لە بەغدا ناسراوە.  خێزانەکە خەڵکی سلێمانین و بڕیاریشە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان تەرمی هەرسێکیان بگەڕێنرێنەوە سلێمانی و بەخاکبسپێردرێن.  شیلان دارا دەرچووی کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی بەغدایە. لە ساڵی 2016ـەوە دانیشتووی مەنسووری بەغدایە. دەرمانسازبوو لە شاری پزیشکیی بەغدا لە بەشی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان. شیلان باوکی خەڵکی سلێمانیەو دایکی خەڵکی کۆیەیە، لە چەند رۆژی رابردوودا تەواوی کەلوپەلەکانیان فرۆشتووەو بریاربووە لەم مانگەدا بە یەکجاری بگەڕێنەوە سلێمانی و کەسوکارەکەشی شوقەیەکیان لە سلێمانی بۆ بەکرێ گرتوون پێش گەڕانەوەیان.