هاوڵاتى له چه‌ند فه‌رمانێکى وه‌زاره‌تیدا، حکومه‌تى عێراق له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه ده‌رچووانى کۆلێژى پزیشکى و پزیشکى ددان و ده‌رمانساز و چه‌ند به‌شێکى تر‌ى راگه‌یاند. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق فه‌رمانى وه‌زاره‌تى بۆ دامه‌زراندنى ده‌رچووانى به‌شه‌پزیشکییه‌کانى ساڵى 2018-2019 خولى یه‌که‌م و دووه‌م و ساڵانى پێشتر بڵاوکرده‌وه و ئه‌و ده‌رچووانه به‌سه‌ر پارێزگاکانى عێراقدا دابه‌شکراون. هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاندبوو که، "ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى نیشانداوه له‌سه‌ر دامه‌زراندنى ده‌رچووانى به‌شه‌کانى پزیشکى و بواره‌کانى دیکه‌ى ته‌ندروستی." هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه ئه‌و ده‌رچووانه‌ى به‌شه‌کانى پزیشکى و ته‌ندروستى که بڕیارى دامه‌زراندنیان دراوه، دواى په‌سه‌ندکردنى یاساى بودجه‌ى گشتی، ده‌ست به خزمه‌تکردن ده‌که‌ن.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ په‌ڕله‌مانى کوردستان کۆده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ چه‌ند پێشنیازه یاسایه‌ک ده‌کات وپاڵێوراوێک له شوێنى سۆران عومه‌ر سوێند ده‌خوات ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى ئه‌یلولى 2020 ده‌سته‌ى سه‌رۆکایتى په‌رله‌مانى کوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا به‌رنامه‌ى کارى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى بڵاوکرده‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، له بڕگه‌ى یه‌که‌م په‌ڕله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه یاساى ماف و ئه‌رکى نه‌خۆش له هه‌رێمى کوردستان و له بڕگه‌ى دووه‌میش چه‌ند مادده و بڕگه‌یه‌کى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌رو کارتێکاره عه‌قڵییه‌کان پێداچوونه‌وه تێدا ده‌کرێت و ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که له بڕگه‌ى سێیه‌میى کۆبوونه‌وه‌که‌دا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه یاساى له ئه‌ستۆکردنى فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمى کوردستان-عیراق ده‌کرێت و هاوکات په‌ڕله‌مانى کوردستان پاڵێوراو عومه‌ر عه‌بدوڵڵا فه‌تاح له شوێنى ئه‌ندامى په‌ڕله‌مانى ده‌ستله‌کارکێشاوه سۆران عومه‌ر سه‌عید سوێندى یاسایى ده‌خوات.
هاوڵاتى سه‌رۆکى شاره‌وانى هه‌ولێر رایگه‌یاند، دواى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ تاپۆکردنى زه‌وى و خانوه‌کانى کارت، پڕۆسه‌ى تاپۆکردنیان ده‌ستپێکردوه و تا ئێستاش 65 هه‌زار زه‌وى کارت کراونه‌ته تاپۆ. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى ئه‌یلولى 2020 عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکى شاره‌وانى هه‌ولێر رایگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم له دانیشتنى 5-5-2020 تایبه‌ت به گۆڕینى زه‌ویه کارته‌کان بۆ سه‌نه‌د، ئێمه له هه‌مان رۆژ هه‌ڵساین به دروستکردنى لێژنه‌کانى پێویست که هاوبه‌شن له سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى تۆمار کردنى خانوبه‌ره و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى کشتوکاڵ". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، کۆبونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ى به ئاسانترین شێوه کاره‌کان بۆ هاوڵاتیان رایى بکه‌ین و له ئێستادا هه‌موو لیژنه‌کان ده‌ستبه‌کارن و ژماره‌ى کارته‌کان 125هه‌زار کارته، تا ئێستاش 65 هه‌زار کارتیان بۆ سه‌ند گواستوه‌ته‌وه، که رۆژانه‌ش هاوڵاتایان سه‌ردانى سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر، به‌شى موڵکایه‌تى ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستى رایى کردنى مامه‌ڵه‌کانیان. هاوکات، سه‌رۆکى شاره‌وانى هه‌ولێر جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌و 60 هه‌زار کارته‌ى که ماوه له داهاتودا ته‌واوى ده‌که‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن، "هاوڵاتیان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که هه‌مو کارته‌کان بۆ سه‌نه‌د ده‌گوازینه‌وه، به‌منزیکانه هه‌وڵده‌ده‌ین کۆى گشتى مامه‌ڵه‌کانى هاوڵاتیان کۆتایى پێبێت".
هاوڵاتى به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق، ئه‌مڕۆ جارێکی‌تر وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم گه‌یشته‌وه به‌غدا به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى و بڕیاره گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه‌ى ساڵى داهاتوو بکه‌ن. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى ئه‌یلولى 2020 وه‌فدى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت به ئامانجى سه‌ردانه‌کش به‌رده‌وامیدانه به کۆبوونه‌وه‌کانى نێوان ھه‌رێم و به‌غدا، که تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته رێککه‌وتنێکى نوسراو و فه‌رمى. پرسى ناردنى بودجه‌ى مووچه‌خۆران، هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم، داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌کانى هه‌رێم، بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى ٢٠٢١، سه‌ره‌کیترین بابه‌تى کۆبوونه‌وه‌کانى هه‌رێم و عێراق ده‌بن. پێشتر سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که کۆبونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت تا گه‌یشتن به‌رێککه‌وتنێکى گشتگیر که له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولادا بێت.
هاوڵاتى وته‌بێژى فه‌رمیى داواکاری گشتیى سعودیه رایگه‌یاند" تۆمه‌تبارانى روداوى کوشتنى جه‌مال خاشقچى 124 ساڵ سزاى زیندانیکردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا". وته‌بێژى داگاى تاوانه‌کان به ئاژانسى هه‌واڵى سعودیه‌ى راگه‌یاند:" دادگا له دۆسیه‌ى کوژرانى رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچیدا بڕیاریدا و سزاى زیندانیى بۆ ماوه‌ى 20 ساڵ به‌سه‌ر پێنج تاوانباردا سه‌پاند و سێ تاوانبارى دیکه‌ش به 10 ساڵ زیندانى و دوو تاوانباریش به حه‌وت ساڵ زیندانى حکومدراون". جه‌مال خاشقچى له ساڵى 1958 له شارى مه‌دینه‌ى سعودییه له‌دایکبووه و چه‌ندین پۆستى له ده‌زگا ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌وانییه‌کانى سعودییه‌دا وه‌رگرتووه. له‌نێوان ساڵانى 1987 بۆ 1990 رووماڵى رووداوه‌کانى ئه‌فغانستان و جه‌زائیر و کوه‌یت و سودان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى کردووه. به‌هۆى راپۆرت و نوسینه ڕه‌خنه‌ییه‌کانییه‌وه له دژى ده‌سه‌ڵاتدارانى سعودییه، ناچاربووه بچێته ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا و له‌وێ بمێنێته‌وه. خاشقچی، نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس و هاووڵاتیى سعودیه له ئه‌ستانبوڵ له رۆژى 2ى 10ى 2018 ون بوو و دواتر له رۆژى شه‌ممه 6ى 10ى 2018، ئاژانسى (رۆیته‌رز) له زارى ژماره‌یه‌ک به‌رپرسى تورکیا بڵاوى کرده‌وه، که خاشقجى له‌ناو کونسوڵخانه‌ى سعودیه کوژراوه‌و دواتر کاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى لێکه‌وته‌وه.
سازدانى: ھاوڵاتی به‌رپرسى لقى 4ى پارتى له‌سلێمانى ده‌ڵێت:» ئێمه له‌گه‌ڵ هیچ پرۆژه‌یه‌ک نین که‌په‌یوه‌ندى به‌دابه‌شکردنى هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌بێت»، جه‌خت له‌وه‌شده‌کاته‌وه که له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ڕێژه‌یى ته‌زویریان ئه‌نجامدراوه. سه‌عید سه‌لیم پشده‌رى، به‌رپرسى لقى 4ى پارتى له‌سلێمانى، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ ھاوڵاتی ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که «سیاسه‌تى پارتى ئاشکرایه به‌رانبه‌ر به‌تورکیاو باکورى کوردستان و هه‌موو پارچه‌کانى تر‌ى کوردستانیش، ئێمه هه‌موو جارێک ئه‌گه‌ر پێمان کرابێت ئامۆژگاریمانداوه به‌لایه‌نه‌کانى تر‌و وتوومانه ئه‌زموون پێى وتووین شه‌ڕ چاره‌سه‌رى ئه‌م بابه‌تانه ناکات، هێزیش ناتوانێت ده‌نگى زوڵاڵى کورد له‌هیچ یه‌کێک له‌و پارچانه سه‌رکوت بکات». هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:» نامانه‌وێ رۆژێک له‌ڕۆژان له‌دوو سه‌نگه‌رى جیاوازدا بین له‌گه‌ڵ پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که)دا، پێمانخۆشه ته‌واوکه‌رى یه‌کتربین، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانه‌وێت». هاوکات، پێشیوایه که‌دۆخى پارتى له‌سلێمانى «شازه«، وتى:» دۆخى پارتى له‌سلێمانى شازه، بێ نمونه‌یه له‌سه‌ر ئاستى کوردستان له‌لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵاتین له‌ڕووى حوکمڕانییه‌وه پارتى لێره بێده‌سه‌ڵاته«. ھاوڵاتی: دۆخى سیاسى هه‌رێمى کوردستان چۆن ده‌بینیت؟ سه‌عید پشده‌رى: مێژوو وانه‌یه‌کى فێرکردووین وه‌کو هێڵه گشتییه‌کانى سیاسه‌تکردن هه‌رکاتێک ئێمه هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کانى کوردستان به‌یه‌که‌وه یه‌کده‌نگ و یه‌کهه‌ڵوێست بین باشتر توانیومانه ده‌ستکه‌وتى زیاتر بچنینه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌ماوه‌ى رابردوو ئێمه بینیمان له‌ناوماڵى خۆمان تاڕاده‌یه‌ک په‌رته‌وازه‌بین یه‌کهه‌ڵوێست نه‌بین، بۆیه زۆرێک له‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ش پێویست بوو به‌ده‌ستى بهێنین تاڕاده‌یه‌ک لێى بێبه‌شبووین ئه‌گه‌ر قۆناغبه‌ندى بکه‌ین ئه‌وه‌ى ئێستا باسمکرد بۆ قۆناغى پێشووتر بووبێت، هه‌ست ده‌که‌ین ئێستا ورده ورده خه‌ریکه وه‌رچه‌رخانێکى ئه‌رێنى رووده‌دات و له‌خزمه‌تى به‌ده‌ستهێنانى زیاترى ده‌ستکه‌وته باڵاکانى خه‌ڵکى کوردستان بێت، ئه‌ویش به‌وه‌ى که لایه‌نه سیاسییه‌کان خه‌ریکه له‌سه‌ر ستراتیژى کارکردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان نزیکتر ببنه‌وه له‌سه‌ر هێڵه گشتییه‌کان باشتر رێکبکه‌ون، بۆیه ئومێدمانوایه داهاتوومان له‌ئێستاو رابردووشمان باشتر ببێت. ھاوڵاتی: ئه‌و وه‌رچه‌رخانه به‌رنامه‌و پلانى پارتییه، بۆ ئه‌وه‌ى هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان یه‌کبخرێت؟ سه‌عید پشده‌رى: به‌دڵنیاییه‌وه هه‌میشه پێمانوایه به‌شێک بووین له‌چاره‌سه‌ر، هه‌میشه حه‌زمان کردووه له‌ناو ماڵى خۆمان تۆکمه‌بین، به‌هێزبین و یه‌کپارچه‌بین بۆ به‌ده‌ستهێنانى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکان، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه به‌ته‌نها چه‌پڵه به‌ده‌ستێک لێ‌نادرێت به‌ته‌نها پارتى ناتوانێت ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه بچنێته‌وه، بێگومان خۆشبه‌ختانه هه‌مان دیدو بۆچوون له‌ناو لایه‌نه سیاسییه‌کانیش هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌ناو هه‌ندێ لایه‌نى سیاسى بۆچوونى سیاسى جیاوازیش هه‌بووبێت، ئێستا ره‌وته‌که به‌و ئاراسته‌یه‌یه بۆ به‌دیهێنانى ده‌ستکه‌وته‌کان بێت. ھاوڵاتی: دۆخى پارتى له‌سلێمانى چۆنه؟ سه‌عید پشده‌رى: دۆخى پارتى له‌سلێمانى شازه، بێ نمونه‌یه، ئێمه له‌سه‌ر ئاستى کوردستان له‌لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵاتین و حزبى ژماره یه‌کین، پارتى له‌سلێمانى نه له‌ده‌سه‌ڵاته نه ئۆپۆزسیۆنه له‌ڕووى حوکمڕانییه‌وه پارتى لێره بێده‌سه‌ڵاته، بۆیه نمونه‌یه‌کى تۆزێ شازه له‌کاتێکدا ئێمه زۆرینه‌ى کورسیه‌کانى په‌رله‌مانمان به‌ده‌ستهێناوه، به‌شێک له‌پێگه گرنگه‌کانى حکومه‌ت هى ئێمه‌یه، به‌ڵام له‌سلێمانى به‌هیچ جۆرێک به‌شدارنین له‌حوکمڕانى. ئه‌گه‌ر ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو پارتى و سلێمانى لێک جیانه‌کراونه‌ته‌وه، ئێستاش لێک جیانابێته‌وه‌و له‌داهاتووش، خه‌ون و ئومێد‌و ستراتیژیشمان ئه‌وه‌یه پێگه‌ى پارتى له‌سلێمانى به‌هێزتربێت، به‌ڵام واقیعى ئێستامان له‌ڕووى حوکمڕانى به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه به‌شێک نین له‌ئیداره‌ى خۆجێیی سلێمانى، به‌ڵام به‌رده‌وام هاوکارو پاڵپشت بووین وه‌کو هێزێکى ئۆپۆزسیۆن نه‌هاتووین رۆڵ ببینین، ئه‌گه‌ر بمانویستایه له‌و بواره‌دا رۆڵ ببینین یه‌ک دنیا دۆسیه‌ى تایبه‌ت هه‌بوو که‌ئێمه له‌خه‌ڵکى تر باشتر ده‌مانتوانى ئیشى له‌سه‌ر بکه‌ین، چونکه داتا‌کان لای ئێمه‌یه. ھاوڵاتی: ئایا سلێمانى پارتى ناوێ یان پارتى نایه‌وێ گه‌شه‌بکات له‌سلێمانى؟ بۆچوونى ئێوه چیه له‌سه‌ر ئه‌وه؟ سه‌عید پشده‌رى: هیچیان نیه به‌بۆچوونى من سلێمانى گۆڕه‌پانێکى زۆر کراوه‌یه بۆ پارتى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قۆناغبه‌ندى بکه‌ین له‌ڕابردوو تائێستا قۆناغى نائاسایی بوون، قۆناغێک نه‌بووه بتوانیت به‌شێوه‌یه‌کى زۆر ئاسایی و یاسایی هه‌ر پارتێکى سیاسى لێره‌و له‌م ژینگه‌یه رۆڵى خۆى ببینێت. له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه به‌قۆناغى شه‌ڕى ناوخۆ‌و دواتر دوو ئیداره‌یی و هاتووین تائێره، پێموایه ژینگه زۆر له‌بار نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ى که‌ئێمه رۆڵى خۆمان ببینین. دووه‌م، ئه‌و مۆدیله سه‌یره‌ى که‌باسمکرد پارتى له‌کوردستان حزبى ره‌قه‌م یه‌که‌و له‌لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵاته، که‌چى ئێمه له‌سلێمانى به‌شدارنین له‌ئیداره‌ى خۆجێیی، هه‌موو ئه‌وانه ئاینده نیشانمان ده‌دات ئایا ستراتیژى پارتى بۆ سلێمانى چۆن ده‌بێت و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى خه‌ڵکیش بۆ لقى سلێمانى چۆن ده‌بێت. ھاوڵاتی: ئێستا حکومه‌تى عێراق خه‌ریکى ده‌ستکاریکردنى یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانه، پێشتر سلێمانى یه‌ک بازنه بووه دوو یا سێ کورسیتان هێناوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌ربگرێ و بازنه‌کان بکرێته قه‌زا پارتى کورسى به‌ده‌ستده‌هێنێت؟ سه‌عید پشده‌رى: خۆى هه‌موو ئه‌و هه‌موارانه‌ى له‌یاساى هه‌ڵبژاردنى عێراقى کراون له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه‌و خه‌ڵکى کوردستان نه‌بووه، یه‌که‌مجار عێراق یه‌ک بازنه‌بوو بۆ ئێمه‌ى خه‌ڵکى کوردستان باشتربوو، دواتر گۆڕدرا بۆ ئه‌وه‌ى (18) بازنه‌بێت و له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاکان و ئێستاش خه‌ریکه ده‌گۆڕێت بۆ سه‌ر ئاستى قه‌زاکان، ئه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکى کوردستان نیه‌و له‌ناو خه‌ڵکیش له‌به‌رژه‌وه‌ندى هێزه بچوکه‌کان نییه، له‌گه‌ڵ رێزى زۆرم مه‌به‌ستم له‌ڕووى رێژه‌ى ده‌نگه‌وه بچووکى و گه‌وره‌یی، ئه‌گه‌ر جاران یه‌کگرتووى و یه‌کده‌نگى ئێمه پێویست بووبێت، ئه‌وا ئێستا زۆر زۆر پێویستره ئه‌گه‌ر هاتوو یاساکه به‌مشێوه‌یه بچه‌سپێت. به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و قه‌زایانه‌ى که‌تێکه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌شى عه‌ره‌بى عێراقى و سوننه نشینه‌کان، زۆر گرنگه ئێمه یه‌کده‌نگ بین، له‌وانه‌یه له‌هه‌ندێک شوێن کورد خۆى به‌رانبه‌ر به‌هێزه‌کانى تربێت، جا ئه‌گه‌ر بێت و یه‌کده‌نگ نه‌بین به‌دڵنیاییه‌وه له‌م یاسایه زه‌ره‌رده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر ئێمه‌و لایه‌نه‌کان بڕیاربده‌ین له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى کورد‌و خه‌ڵکى کوردستان گه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه بکه‌ین و به‌یه‌که‌وه‌و به‌ستراتیژێک بچینه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌کى گشتى کورد قازانج ده‌کات، لایه‌نه‌کانى تریش له‌وانه‌یه کورسییان به‌ربکه‌وێت، ئه‌وکات ده‌بێته دابه‌شکارى، ئێمه چۆن رێکده‌که‌وین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى تر، به‌ته‌ئکید سلێمانیش به‌شێک ده‌بێت له‌م پرسه‌ى که رێککه‌وتنى له‌سه‌ر ده‌کرێت. ھاوڵاتی: به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌جیابوو پارتى ده‌توانێت له‌سلێمانى کورسى بهێنێت؟ سه‌عید پشده‌رى: ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن، ناتوانین ئێستا هیچ بڵێین، چونکه داتایه‌کمان له‌به‌رده‌ست نییه. ھاوڵاتی: هه‌ندێک له‌کادیرانى پارتى گله‌یی ئه‌وه‌ده‌که‌ن له‌دواى 2005وه که هه‌ڵبژاردن کراوه تائێستا ده‌نگى پارتى له‌سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه تاڕاده‌یه‌ک نه‌گۆڕه هه‌رچه‌نده ژماره‌ى ده‌نگده‌ر زیادیکردووه؟ سه‌عید پشده‌رى: ئه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌کى وردى ژماره‌یی پێویسته له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه چه‌ند که‌س به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى کردووه‌و رێژه‌ى ده‌نگه‌کان چۆن بووه‌و چۆن دابه‌شکراوه، هه‌ڵبژاردن به‌هه‌ڵبژاردن حسابى بۆ بکه‌یت دووباره رێژه‌ى به‌شدارى و ژماره‌یى ده‌نگى هه‌موو لایه‌نه‌کان، ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوکێشه‌یه به‌ژماره لێکبده‌ینه‌وه ته‌ماشاده‌که‌یت هاوکێشه‌کان به‌جۆرێکى تر گۆڕانکارى به‌سه‌ردێت. مه‌سه‌له‌ى به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگ په‌یوه‌ندى به‌شه‌فافیه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه، پرۆسه‌که تاچه‌نده شه‌فاف بووه، تاچه‌نده یه‌کسانى له‌ده‌رفه‌ت هه‌بووه بۆ ده‌نگدان و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى که‌په‌یوه‌ندى به‌دۆزینه‌وه‌ى ناو‌و گواستنه‌وه‌ى هه‌یه، ئێمه له‌قۆناغه‌کانى رابردوو له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشوو ده‌زانین چه‌ند گرفت بۆ خه‌ڵکى ئێمه دروستبووه، زۆرجار تێبینیمان هه‌بووه له‌سه‌ر ژماره‌ى ده‌نگه‌کان له‌هه‌ندێ وێستگه‌ى ده‌نگدان یان بنکه‌ى هه‌ڵبژاردن، که‌ئێمه زانیومانه ده‌نگى زۆرینه هى ئێمه‌یه، له‌وانه‌یه به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان ئیشکالى یاسایی بۆ دروستکرابێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و وێستگه‌یه داخڵى کۆى گشتى ده‌نگه‌کان نه‌کرێت. ئه‌و گه‌مه‌یه‌ى که له‌هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت له‌کاتى هه‌ڵبژاردن، پێموایه وایکردووه رێژه‌ى راسته‌قینه‌ى لایه‌نه‌کان ده‌رنه‌که‌وێت. ھاوڵاتی: گه‌مه یان ئه‌نجامدانى ته‌زویرات؟ سه‌عید پشده‌رى: به‌ته‌ئکید یانى که تۆ له‌بواره یاساییه‌که لاتداو ده‌رفه‌تت نه‌هێشت بۆ خه‌ڵکى تر، ده‌چێته خانه‌ى ته‌زویره‌وه. ھاوڵاتی: یه‌کێتیش هه‌قى ئه‌وه‌ى هه‌یه به‌هه‌مانشێوه گله‌یی بکات له‌هه‌ولێرو دهۆک ته‌زویرى له‌به‌رانبه‌ردا لێکراوه؟ سه‌عید پشده‌رى: ده‌کرێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ راپۆرته‌کانى هه‌ڵبژاردن و ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ى تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، چاودێره‌کان کردوویانه‌و بۆ ئه‌و راپۆرتانه‌ى که له‌کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه، بزانین هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان چۆن کراوه. ھاوڵاتی: واتا ته‌زویرات هه‌بووه له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا؟ سه‌عید پشده‌رى: به‌بۆچوونى من هه‌بووه به‌ڵێ. ھاوڵاتی: گروپێک پرۆژه‌یه‌کیان راگه‌یاندووه بۆ به‌هه‌رێمکردنى سلێمانى، پرۆژه‌که‌یان هاوشێوه‌ى کانتۆنه‌کانى رۆژئاڤاى کوردستانه، پێتوایه ئه‌مه کارێکى باشه هه‌رێمى کوردستان ببێت به‌چه‌ند هه‌رێمێک؟ سه‌عید پشده‌رى: جارێ خۆمان هه‌رێمێکى به‌هێزنین که‌یه‌کگرتووین، ئه‌گه‌ر بێت‌و پارچه پارچه ببین چۆن ده‌توانین به‌هێزبین، هه‌رێمى کوردستان به‌هه‌موویه‌وه به‌رانبه‌ر به‌به‌شى عه‌ره‌بى عێراقى ئێمه که‌مینه‌ین، ئه‌گه‌ر پارچه پارچه بین له‌که‌مینه‌ش که‌متر ده‌بینه‌وه، یانى ده‌بینه که‌مینه‌یه‌کى لاواز، بۆیه هه‌ر دابه‌شکارییه‌ک له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه‌و خه‌ڵکى کوردستانیش نابێت. ھاوڵاتی: وه‌کو پارتى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌و خه‌ڵکانه ده‌که‌ن که‌ده‌یانه‌وێت هه‌رێمى پارێزگاى سلێمانى ئه‌نجامبده‌ن؟ سه‌عید پشده‌رى: ئێمه له‌گه‌ڵ هیچ پرۆژه‌یه‌ک نین که‌په‌یوه‌ندى به‌دابه‌شکردنى هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌بێت. ھاوڵاتی: قسه‌تان چییه له‌سه‌ر لامه‌رکه‌زى؟ سه‌عید پشده‌رى: ئێمه هه‌مووکات له‌گه‌ڵ لامه‌رکه‌زیی بووین، نموونه‌یه‌کتان بۆ باسبکه‌م، ئێمه له‌ناو حزبى خۆشمان و پێموایه یه‌که‌مین حزبیش بووین بڕوامان به‌وه‌بوو، ته‌نانه‌ت له‌ناو حزبیش جۆرێک له‌لامه‌رکه‌زیه‌ت پیاده‌بکه‌ین، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بۆ زیاتر له (15) ساڵ ده‌بێت ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارێزگاى سلێمانى لێره دامه‌زراوه. بۆ ئه‌وه‌ى پارتیه‌کانى پارێزگاى سلێمانى جۆرێک له‌لامه‌رکه‌زیه‌تمان هه‌بێت، پێویست نه‌کات بۆ هه‌موو شتێک بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌وه. له‌ڕووى پرانسیپه‌وه ئێمه بڕوامان به‌لامه‌رکه‌زییه‌ت هه‌یه، که‌واته به‌مۆدیلێکى باش و سیستمێکى باشى خۆبه‌ڕێوه‌بردنمان زانیوه، به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ حکومه‌تیش هه‌روایه، هه‌رشتێک که‌خزمه‌تى باشترى هاوڵاتیان بکات په‌یوه‌ندى به‌خۆشگوزه‌رانى و گه‌شانه‌وه‌و به‌ره‌وپێشچوونى که‌رته جیاجیاکانى ژیانه‌وه هه‌بێت، ئه‌وه‌مان پێ باشه، به‌نیسبه‌ت لامه‌رکه‌زیشه‌وه له‌کارنامه‌ى حکومه‌تى خۆمان وازحه‌و باسکراوه‌و ئیشى له‌سه‌رکراوه‌و بڕوامان پێیه‌تى. ھاوڵاتی: ساڵێک تێپه‌ڕبووه به‌سه‌ر کابینه‌ى نۆى حکومه‌تى هه‌رێم، پێتوایه ئه‌م کابینه‌یه جیاوازبێت له‌کابینه‌کانى پێش خۆى؟ سه‌عید پشده‌رى: ره‌نگه ئاسان نه‌بێت به‌و دۆخه ناسروشتیه‌ى که‌کابینه‌ى نۆیه‌م پیایدا تێپه‌ڕبووه، ئێمه بتوانین هه‌ڵسه‌نگاندنێکى زۆر وردى بابه‌تى بکه‌ین، چونکه دۆخێک بووه ساڵێکى زۆر نائاسایی بووه، پێموایه ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه ره‌نگه بۆ تێپه‌ڕبوونى دوو ساڵ یان ته‌واوبوونى کابینه‌که، ئه‌وکات مرۆڤ ده‌توانێت بابه‌تیانه هه‌ڵسه‌نگاندن بکات. ھاوڵاتی: که‌سوکارى شه‌هیدانی پارتى گله‌یی ئه‌وه‌ده‌که‌ن پرۆژه‌یه‌کى نیشته‌جێبوونیان بۆکراوه‌و چه‌ند ساڵه هێشتا ته‌واونه‌کراوه؟ بۆچى له‌هه‌ولێرو دهۆک پارتى ئیشه‌کانى زووتر‌و باشتر به‌راورد به‌سلێمانى ته‌واوده‌کات؟ سه‌عید پشده‌ری: جارێ ئێمه قه‌رزارى بنه‌ماڵه‌و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانین، هه‌رشتێک بۆ ئه‌وان بکرێت نه‌ک ته‌نها یه‌که‌یه‌کى نیشته‌جێبوون قه‌ره‌بووى دڵۆپێک خوێنى شه‌هیده‌کانیان ناکاته‌وه، قه‌ره‌بووى یه‌ک ساته‌وه‌ختى مناڵێک که بێ باوک بووه نایکاته‌وه. یه‌کێک له‌ئه‌رکه له‌پێشینه‌کانى خۆمان و به‌ڵێنێکى شه‌خسى جه‌نابى سه‌رۆک بارزانییه که‌پێمان وایه ئه‌و ره‌مزى وه‌فایه بۆ هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان، به‌ڵام به‌تایبه‌تى بۆ بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، له‌ستراتیژى ئێمه‌دا هه‌ر ئه‌وه‌یه ده‌بێ خزمه‌تێکى بێ‌شومار بۆ که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان بکرێت. ئه‌وه‌ى که‌په‌یوه‌سته به‌ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه دووخاڵ هه‌یه، یه‌که‌م به‌داخه‌وه ئه‌و گرفته کارگێڕیانه‌ى لێره بۆمان دروستکراوه له‌سه‌ره‌تاى پرۆژه‌که‌وه، دووه‌م ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ى که‌هه‌موو سێکته‌ره‌کانى ژیانى گرتووه‌ته‌وه یان رایگرتووه، یان سستى کردووه، یان دوای خستوه، بۆیه به‌ته‌ئکید کار له‌و پرۆژه‌یه‌دا ده‌کرێت. ھاوڵاتی: نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئیمانیۆڵ ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نساى له‌به‌غدا بینى و دواتریش سه‌ردانى تورکیاى کرد، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ده‌ڵێت گفتوگۆکانمان بۆ شه‌ڕى هاوبه‌ش بووه به‌رانبه‌ر پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که)، ئایا پارتى ده‌چێته ژێر بارى شه‌ڕى کورد به‌رانبه‌ر کورده‌وه؟ سه‌عید پشده‌رى: ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه ئاگاداربین سه‌ردانه‌که‌ى جه‌نابى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌غدا سه‌ردانێکى سه‌رکه‌وتوو بووه، هه‌م له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ناوه‌ندى یه‌کتر بینراوه، هه‌م له‌گه‌ڵ ماکرۆن کۆمه‌ڵێک شتى ئاینده‌یی زۆرباشى له‌سه‌ر هه‌ڵچنراوه، پێموایه له‌به‌رژه‌وه‌ندى عێراق و هه‌رێمێکى کوردستانى به‌هێزیش ده‌بێ، به‌هه‌مان شێوه‌ش سه‌ردانه‌که‌ى تورکیاش دیدارى نێوان سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى و ئه‌ردۆغان پێمانوایه پێداچوونه‌وه‌یه‌کى جددی بووه به‌پرسى دراوسێیه‌تى، به‌و پرسه دیبلۆماسی و ئیداریی و ئابورییانه کراوه که‌په‌یوه‌ندى به‌هه‌ردوولاوه هه‌یه. ئه‌وه‌ى که‌په‌یوه‌ندى به‌ڕۆژئاواى کوردستانه‌وه هه‌بێت، قسه له‌سه‌ر شه‌ڕ نییه به‌رانبه‌ر به‌په‌که‌که، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه چۆن هه‌وڵبدرێت رۆژئاواى کوردستان به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان ببوژێته‌وه‌و ده‌ربازى ببێت له‌هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى تووشى بووه. پارتى به‌رانبه‌ر به‌تورکیاو به‌رانبه‌ر به‌باکورى کوردستان و هه‌موو پارچه‌کانى تر‌ى کوردستانیش سیاسه‌تى پارتى ئاشکرایه، ئێمه هه‌موو جارێک ئه‌گه‌ر پێمان کرابێت ئامۆژگاریمان داوه به‌لایه‌نه‌کانى تر‌و وتوومانه ئه‌زموون پێى وتووین شه‌ڕ چاره‌سه‌رى ئه‌م بابه‌تانه ناکات، هێزیش ناتوانێت ده‌نگى زوڵاڵى کورد له‌هیچ یه‌کێک له‌و پارچانه سه‌رکوت بکات، بۆیه باشترین رێگا رێگاى ئاشتیانه‌یه به‌دیالۆگ، به‌لێک تێگه‌یشتن چاره‌سه‌رى ئه‌م کێشانه بکات، بۆ ئه‌وه‌ى چى دیکه خوێنى کورد‌و لایه‌نه‌کانى تریش به‌هه‌ده‌ر نه‌ڕوات. ھاوڵاتی: پێتوایه ده‌بێت نێچیرڤان بارزانى سه‌رمه‌شقى دیالۆگى ئاشتیانه‌ى نێوان تورکیا‌و پارتى کرێکاران بێ بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕ بوه‌ستێنرێت؟ سه‌عید پشده‌رى: ئێمه هه‌موو کاتێک به‌رانبه‌ر به‌تورکیاو پارتى کرێکارانى کوردستانیش ئه‌وه وێنه‌ى سیاسه‌تى ئێمه بووه، که تکایه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێزى دانوستان و بۆ گفتوگۆ‌و به‌ئاشتیانه چاره‌سه‌رى کێشه‌کانتان بکه‌ن. ھاوڵاتی: ئه‌و وته‌یه‌ى مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ چۆن لێکده‌ده‌یته‌وه که‌ده‌ڵێت گفتوگۆمان هه‌بووه له‌سه‌ر شه‌ڕى هاوبه‌ش به‌رانبه‌ر په‌که‌که؟ سه‌عید پشده‌ری: ئه‌وه‌ى من ئاگاداربم گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌یان نه‌کراوه. ھاوڵاتی: کۆنگره‌ى پارتى زۆر دواکه‌وت، که‌ى ده‌کرێت؟ سه‌عید پشده‌ری: کۆنگره‌ى پارتى ئه‌مجاره‌یان که‌دواکه‌وتووه په‌یوه‌ندى به کۆڤید 19و کۆرۆناوه هه‌یه، رێنماییه‌کان خۆتان ده‌زانن پێمان ده‌ڵێن هه‌موو جۆره گردبوونه‌وه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ره‌نگه مه‌ترسى ئه‌م په‌تایه زیاتر بکات، کۆنگره‌ش خۆى مه‌رکه‌زى کۆبوونه‌وه‌یه، بۆیه ره‌نگه به‌جۆرێک چاوه‌ڕوانبکرێت تابزانرێت ئاینده‌ى ئه‌م نه‌خۆشیه چى لێ به‌سه‌ردێ و چاره‌نووسى ئه‌و هه‌وڵه زانستیانه‌ى که‌کراویشه وه‌ک ڤاکسین که‌ى ده‌گاته ئێره، به‌و هیوایه‌ین ئه‌م په‌تایه زوو درێژه نه‌کێشێت و له‌ئاینده‌یه‌کى نزیکدا کۆنگره‌که بکرێت. ھاوڵاتی: په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا گه‌یشته ئه‌وه‌ى بڕێک پاره بنێرێت، پێت وایه هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبکه‌وێت باشتره یان نه‌وت به‌سه‌ربه‌خۆیی بفرۆشێت باشتره؟ سه‌عید پشده‌ری: وه‌کو خۆم سه‌عید پێموایه ئه‌گه‌ر بمانتوانیایه‌و ئێستاش بتوانین ئابورى سه‌ربه‌خۆى خۆمان بونیات بنێین، زۆرباشتره ئێمه ئیعتیمادمان له‌سه‌ر داهاتى هه‌رێمى کوردستان بێت، به‌ڵام ئایا تائێستا چه‌ند توانیومانه له‌م پرۆسه‌یه سه‌رکه‌وتووبین، ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه بۆ ئابوریناسه‌کان زیاتر قسه‌ى له‌سه‌ر بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه له‌م پرۆسه‌یه‌ش سه‌رکه‌توو نه‌بین، ئێمه هه‌رێمێکى فیدڕاڵین له‌ناو وڵاتێک که‌پێى ده‌وترێت عێراق، ئه‌رک و مافمان هه‌یه‌و پێویسته به‌پێى ده‌ستور مافه‌کانمان پارێزراوبێت. ھاوڵاتی: پارتى کرێکاران پارتى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن نزیکه‌ى 40 کیلۆمه‌تر کوردستان له‌لایه‌ن تورکیاوه داگیرکراوه‌و به‌زمانى ئه‌وان ئه‌وترێت پارتى هاوکارى تورکیا‌و میته؟ ئایا پارتى نایه‌وێت له‌گه‌ڵ په‌که‌که رێکبکه‌وێت و چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى نێوانیان بکات؟ سه‌عید پشده‌رى: پارتى بۆ نایه‌وێ، نا پارتى ده‌یه‌وێت و هه‌میشه هه‌وڵیداوه‌و ویستویه‌تى به‌شێک بێت له‌برایه‌تى و له‌ئاشتى و چاره‌سه‌رو پێکه‌وه‌ژیان و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌ر چوار پارچه‌که‌ى کوردستان، ستراتیژى پارتى نه‌ته‌وه‌ییه. فکرو فه‌لسه‌فه‌ى پارتى له‌سه‌ر دوو پایه‌ى ئه‌ساسییه، یه‌کێکیان دیموکراسییه، ئه‌ویتریان ناسیۆنالیستیه، بۆیه حزبێک که‌بنه‌ما فکرى و فه‌لسه‌فیه‌که‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ حزبى ناسیۆنالیستى، ناکرێت به‌شێک بێت له‌توندڕه‌وی و کێشه، ئێمه نه‌مانشاردووه‌ته‌وه‌و ناشیشارینه‌وه، ئێمه پێمانخۆشه له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌نه کوردستانیه‌کانى هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان رێک و ته‌باو برابین، به‌مه‌رجێک ئه‌وانیش وابن. ئێمه پێمان وایه هه‌موولایه‌کمان ده‌بێت بگه‌رێینه‌وه بۆ مێزى ئاشتى و گفتوگۆ، به‌ئاشتیانه چارسه‌رى ئه‌و کێشانه بکه‌ین، هه‌رگیز نامانه‌وێ رۆژێک له‌ڕۆژان له‌دوو سه‌نگه‌رى جیاوازدا بین له‌گه‌ڵ پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که)دا، پێمانخۆشه ته‌واوکه‌رى یه‌کتربین. تۆمه‌تبارکردنیش ئاسانه‌و له‌مێژووى رابردووى په‌که‌که که‌سه‌نگه‌رى له‌پارتى گرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆر وێستگه‌و قۆناغ به‌رگرى له‌په‌که‌که کردووه، به‌ڵام ئه‌وان رۆژێک له‌ڕۆژان دانیان به‌لایه‌نه ئه‌رێنیه‌کانى پارتى نه‌ناوه، وه‌کو ئه‌وه‌ى بڕیارى کۆتایی ئه‌وه‌یان دابێت له‌و سه‌نگه‌ره بمێننه‌وه. با له‌بیرمان نه‌چێت کاتێک سه‌رۆک بارزانى له‌تورکیا بوو چه‌ند ئیحراجیان کرد بۆ ئه‌وه‌ى ناوى په‌که‌که وه‌کو هێزێکى تیرۆریست بهێنرێت، به‌ڵام جه‌نابى سه‌رۆک به‌هیچ جۆرێک رازى نه‌بوو وه‌کو هێزێکى شۆڕشگێرى نیشتیمانپه‌روه‌ر ناوى هێناون.
وەزارەتی دارایی راگەیاند، ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری توشی کۆرۆنا بووە پیش سەفەری شاندی ھەرێم بۆ بەغدا، بۆیە بەشداری کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم ناکات بۆ بەغدا کە بڕیارە سبەینێ سازبکرێت. ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ئاواتی شێخ جەناب بە ئۆنلاین بەشداری کرد لە کۆبوونەوەی قۆناغی دوەمی بایۆمەتریی کە تێێدا قوباد تاڵەبانیوتی "لیستی موچەخۆران لە فرە‌مووچە‌یی نایاسایی و خەڵكانی ناشایستە پاك دكەینەوە" ئەمڕۆ ٧/٩/٢٠٢٠ لە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش سەفەری شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا، دەرکەوت بەرێز وەزیری دارایی وئابوری حکومەتی هەرێم کوردستان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بۆیە بەژداری شاندی دانوستانکاری هەرێم ناکات بۆ چون بۆ بەغدا لە ڕۆژی ٨/٩/٢٠٢٠. بۆ ئاگاداری هەمولایەک.
ھاوڵاتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەریمی کوردستان رایگەیاند قۆناغی دووەمی بایۆمەترییان دەستپێكردوە کە تایبەتە بە وردبینیکردن لەناوی موچەخۆران، ئەوەشی لە راگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکراکرد. بەلێنیشی دا لیستی موچەخۆران پاك بكەنەوە. قوباد تاڵەبانی لە پۆستێکی فەیسبوکدا نوسیویەتی کە قۆناغی دووەمی بایۆمەتریمان "بنەمایەكی سەرەكییە بۆ پێشكە‌شكردنی خزمە‌تی ئە‌لیكترۆنی و گە‌یشتن بە حوكمڕانی دروست لەڕێی كەڵك وەرگرتن لە تەكنەلۆژیا". ھەروەھا وتی "بڕیاریشماندا، پشتبەست بە یاسای چاكسازی، لیستی موچەخۆران لە فرە‌مووچە‌یی نایاسایی وخەڵكانی ناشایستە پاك بكەینەوە". رونیشیکردنەوە کە رەزامەندیان نیشانداوە کە ئەو مووچەخۆرانەی پێشتر لە بایۆمەترسی تۆمارنەکراون، لە سیستمەکە تۆماربکرێن "بەپەیڕەوكردنی ڕێككارە یاساییە‌كان"، بەڵام ھۆکاری تۆمارنەکردنەکەیانی ئاشکرا نەکرد.
ھاوڵاتی، لاڤین مەحمود بەشێک لەوێستگەکانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی دوو کۆمپانیاوە تەرخانکراون بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ حکومەتی عێراق لەکاتێکدا ئەگەربێت و وێستگەکان بۆ ناوخۆ بەگەڕبخرێن کارەبا دەبێتە بەشی 24 کاتژمێر کەنزیکەی سێ دەیەیە خەونی بەدینەهاتووی هاوڵاتیانی هەرێمە. ئەگەرچی حکومەتی هەرێم بەڕێکەوتنێکی ئاسایی دەزانێت بەڵام هەندێ لەنوێنەرانی کورد لەبەغدا بە رێکەوتنێکی دەزانن کە لەبەرژەوەندی «کۆمپانیای حزبی»دایە. ژێرخانی کارەبای هەرێم بەشی بەرهەمهێنانی شەش هەزارو (٧٠٠) مێگاوات کارەبا دەکات، بەڵام تەنها سێ هەزارو (700) مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت، وەزارەتی کارەبا دەڵێت بۆیە ناتوانن ئەو وێستگانە بەگەڕبخەن چونکە سوتەمەنی پێویستیان نیە، ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی کارەبا پچڕپچرەو نابێتە (24) کاتژمێر. کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند کە (500) مێگاوات کارەبایان زیادکردوە بۆ تۆڕی نیشتیمانیی عێراقی لەڕێکەوتی 28ی تەمموزی ئەمساڵەوە ئەو بڕە لەکارەبای نێردراو بۆ عێراق زیادکراوە لەڕێگەی هەردوو کۆمپانیای کار‌و قەیوانەوەیە. بەگوێرەی وتەکانی وەزیری کارەبای هەرێم، حکومەتی عێراق لەبەرامبەردا پارەی ئەو بڕە کارەبایە دەداتە هەردوو کۆمپانیاکە، سووتەمەنی پێویستیش بۆ ئەو بڕە زیادەیە دابیندەکات، بەڵام وردەکاری بڕی پارەکەی ئاشکرانەکرد. هەریەکە لەکۆمپانیای کار لەهەولێر، قەیوان لەسلێمانی، خاوەنی پاڵاوتگەی نەوتن، ئەو سوتەمەنیەی عێراق دابینی دەکات بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لەوێستگەکانی هەرێم، ئەم دوو کۆمپانیایە دەیپاڵێون. «حکومەتی هەرێم ناتوانێت ئیدارەی کارەبای خۆی بدات، بەڵام ئەگەر لەڕێگەی کەرتی تایبەت بێت شتێکی ئاساییە»، کاروان گەزنەیی، ئەندامی لیژنەی وەزەو سامانە سروشتییەکان وای وت. کاروان گەزنەیی بە ھاوڵاتی وت «حکومەت تائێستا روونکردنەوەی نەداوە ئەو رێکەوتنە چۆن بووە، بەڵام حکومەت کارەبا بەشی خۆی ناکات چۆن دەتوانێت بینێرت بۆ بەغدا؟». بەڵام پەرلەمانتارێکی کورد لەبەغدا رێکەوتنەکە بە رێکەوتنێک دەزانێت کە لەبەرژەوەندی یەکێتی و پارتیدابێت و بە «گوماناویی» ناویان دەهێنێت. سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ھاوڵاتی وت «یەک دوو کۆمپانیای سەر بە یەکێتی و پارتی شوێنەکانیان لەبازیان و کەڵەکن لەپارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر، ئەو پاڵاوتگانەی کەهی حکومەت بووە داویەتی بەکەرتی تایبەت بەکۆمپانیاکانی (کار، قەیوان) لەو رێگەیەوە کارەبایان پێدەفرۆشن بەعێراق». وتیشی «دوکەڵ و پیسیەکەی بۆ کوردستانەو پارەکەشی بۆ کۆمپانیاکانی یەکێتی و پارتیە». هەروەها وتی «گرێبەستەکان گومانی گەندەڵی لێدەکرێت». ئاماژەی بەوەشکرد ساڵی ٢٠١٩ لیژنەیەکیان لەسەری پێکهێناوە، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە لیژنەکە کارەکەی وەستاوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت هیچ بڕە پارەیەک وەرناگرێت لەبەرامبەر بەرهەمهێنانی ئەو بڕە کارەبایە بۆ بەغدا، هەروەها ئەو دوو کۆمپانیایەش هیچ پارەیەک بەحکومەتی هەرێم نادەن لەبەرامبەر بەکارهێنانی ژێرخانی کارەبای هەرێم بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ حکومەتی عێراق. ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم لەلێدوانێکیدا بە ھاوڵاتی وت» هیچ بەرامبەرێک نیە بۆ ناردنی (٥٠٠) مێگاوات کارەبا بۆ عێراق». باسی لەوەشکرد وەزارەتی کارەبا یەکەکانی راوەستاون بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی، بەڵام حکومەتی عێراق سوتەمەنییان بۆ دابینکردووە. وتیشی کە بەرهەمی کارەباکە بۆ موسڵ و لەوێشەوە تێکەڵ بەتۆڕی کارەبای گشتی عێراق دەکرێت. ئومێد ئەحمەد وتی «سەرباری ئەوەش، ئێمە مەرجی تەکنیکیمان هەبووە، وتمان دەبێت بەشێوەیەکی وابێت کە نەک زەرەر بەسیستەمەکەی ئێمە بگەیەنێت، بەڵکو دەبێت قازانجیشی هەبێت ، بەڵام روونی نەکردەوە کەقازانجەکەی بۆ هەرێمی کوردستان چۆنە. کێشەی کارەبای هەریمی کوردستان سێ دەیەیە بەردەوامە، لەوکاتەوەی کەعێراق کوەیتی داگیرکردو دواتر کورد راپەڕینی کرد، بەشێک لەکەرسەتەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لەبەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان دزران، بەوەش هەرێمی کوردستان دووچاری کەمی کارەبا بووەوە. لەماوەی (10) ساڵی رابردووش‌دا بەشێک لەوێستگەکانی کارەبای هەرێم کران بەگازوایل و دابینکردنی ئەو گازوایلەش دران بەکۆمپانیای کەرتی تایبەت، ئەوەش لەکاتێدایە گازی سروشتی کوردستان گەیشتوە بەئاستی خۆژێنی و بڕیارە لەسالی داهاتوودا هەناردەی دەرەوەشی بکات، بەڵام هێشتا حکومەتی هەرێم دەڵێت توانای دابینکردنی سوتەمەنی تەواوی نیە بۆ وێستگەکانی کارەبا. ژێرخانی کارەبای هەریمی کوردستان بەشی بەرهەمهێنانی شەش هەزارو (700) مێگاوات کارەبا دەکات ئەگەربێتو سوتەمەنی بۆ دابینبکرێت، لەکاتێکدا خواست لەسەر کارەبای هەرێم کەمترە لەو بڕە لەوەرزەکانی بەهارو پایز، تەنها لەهاوین و زستاندا خواست دەگاتە شەش هەزارو (500) بۆ حەوت هەزار مێگاوات. کاروان گەزنەیی، وتی «بەرهەمی کارەبای هەرێمی کوردستان ئێستا سێ هەزارو (٥٠٠) بۆ سێ هەزارو (7٠٠ ) مێگاواتە، بڕی (٦٠٠) مێگاواتی لە بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخانەوە بەرهەمدەهێنرێن، بەشەکەی تریشی لەسەر سوتەمەنیە. لەگەڵ کەمی بەرهەمێنانی کارەبادا، بەشێکی وزەکە لەکاتی تێپەڕین بەناو کێبڵەکاندا لەدەست دەچێت، ئەوەش وایکردووە کورتهێنانی لەدابنیکردنی کارەبادا زۆربێت، هەربۆیە هاوڵاتیان پشت بەمۆلیدەکانی گەڕەکەکان دەبەستن، کەئەوانیش بەئەمپێر کارەبا دەدەن بەهاوڵاتیان و بڕی ڤۆڵتەیەکی زۆر جار کەمە بەهۆی زۆری لۆد لەسەریەوە. کاروان گەزنەیی وتی «یەکێک لەکێشەکان بۆ دزین و بەفیڕۆدانی کارەبای نیشتمانی دەگەڕێتەوە بەپێی داتاکانی وەزارەتی کارەبا 35% بۆ 40% کارەبا بەفیڕۆ دەچێ، کە بەشێکی بۆ دزینی کارەبا دەگەڕێتەوە، ئەگەر ئەو رێژەیەی بەفیڕۆدان نەهێڵدرێت یان کەمبکرێتەوە ئەوە بەشێکی باشی کێشەی کارەبا چارەسەر دەبێت». وتیشی «بەرهەمهێنانی کارەبا تاڕادەیەک باشە، بەڵام تەوزیعی کارەبا ئەو لۆسەی کەهەمانە لەدابەشکردنی کارەبا دەڕوات، واتا لە ٤٣%ی کارەبای هەرێم لۆس دەبێت واتا وندەبێت». یەکێکی تر لەکێشەکانی کارەبا کاروان گەزنەیی ئاماژەی پێدا «کەمتەرخەمی هەرێمە لەنەدانی غازی سروشتی و نەوتی رەش بەپاڵاوتگەکان». بەرهەمهێنانی کارەبا لەهەرێم لەئێستادا نزیکەی 80%ی لەسەر گازی سروشتییە، ئەوی تر لەسەر گازوایل و نەوتی رەش و ئاوی بەنداوەکانە، ئەگەربێت و حکومەت غازی سروشتی یان نەوتی رەشی زیاتر بۆ وێستگەکان دابنی بکات، کارەبا بەئاسانی دەبێتە (24) کاتژمێر. هەروەها دەتوانێت لەکاتی پاڵاوتنەکەشدا نەوتی سپی ماڵان بەرهەمبێنێت لەگەڵ بەنزین، کەئەوانیش دوو کێشەی ترن لەهەرێم. کاروان گەزنەیی وتی «ئەو کێشەیەی کەهەرێم هەیەتی ئەوەیە کەحکومەت غازی سروشتی و نەوتی رەشی پیویست نادات بەپاڵاوتگەکان بۆی بپاڵێون، ئەگەر بیدات هەم نەوتی سپیمان بۆ بەرهەمدەهێنن، هەم بەنزین لەناوخۆ بەرهەمدەهێنین و بەنزین نرخەکەی ئەوەندە بەرز نابێتەوە».
788 کەس لە ھەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون لە 24 کاتژمێری رابردوودا ئەوەش بەرزترین ئاماری تووشبوونە لەوکاتەوەی کە کۆرۆنا لە شەش مانگی رابردوودا لە ھەرێمی کوردستان بڵاوبۆتەوە. ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٩٤) ١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون) هیچ هاوڵاتی لە کەرەنتینن نەماونەتەوە. ٢. پشکنین: (٥٠٥٠ پشکنینی نوێ) (١٨٠٦ هەولێر)، (٧٤٠ سلێمانی، ١٥٣ گەرمیان)، (٢٢٩١ دهۆك)، (٦٠ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٧٨٨ تووشبووی نوێ) (٢٨١ هەولێر) (١٠٤ سلێمانی، ٢٤ گەرمیان) (٣٤٩ دهۆك) (٣٠ هەڵەبجە) ٤. چاکبوون: (٤٣١ چاکبوون) (٢٢١ هەولێر) (٣٨ سلێمانی، ٣٦ گەرمیان) (١٠٦ دهۆك) (٣٠ هەڵەبجە) ٥. مردن: (٢٤ مردن) (٧ هەولێر) (١٢ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین) (٣ دهۆك) (١ هەڵەبجە) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٣٤٨٧٨٥ (١٣٥٦١٥ هەولێر، ٩٣٦١٣ سلێمانی، ١١٦٢٤١ دهۆك، ٣٣١٦ هەڵەبجە) تووشبوون ٣٢٩٩٨ (١٣١٨٣ هەولێر، ١٢٧٧٣ سلێمانی، ٥٩٦٩ دهۆك، ١٠٧٣ هەڵەبجە) چاکبوون ٢٠٩٢٣ (٩٣٢٧ هەولێر، ٨٥٥٩ سلێمانی، ٢٠٥٢ دهۆك، ٩٨٥ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٠٨٤٤ (٣٣٩٨ هەولێر، ٣٥٣٨ سلێمانی، ٣٨٣٩ دهۆك، ٦٩ هەڵەبجە) مردن ١٢٣١ (٤٥٨ هەولێر، ٦٧٦ سلێمانی، ٧٨ دهۆك ، ١٩ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٧ی ئەیلول ٢٠٢٠
هاوڵاتى یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى قۆناغى دووه‌مى لیژنه‌ى باڵاى بایۆمه‌تریى ئه‌نجامدرا و تێیدا لیژنه‌یه‌ک بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى فره‌مووچه‌یى نایاسایى پێکهێنراوه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ى ئه‌یلولى 2020 کۆبوونه‌وه‌که به سه‌رپه‌رشتیى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و به‌شداریکردنى وه‌زیرى دارایى و ئابوورى بوو و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى جێبه‌جێکردنى قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌ترى کرا به ئاڕاسته‌ى به‌رجه‌سته‌کردنى حکومه‌تى ئه‌لیکترۆنى به سوودوه‌رگرتن له ته‌کنه‌لۆژیاى زانیارى له به‌ڕێوه‌بردنى داموده‌زگاکانى حکومه‌ت و فراونکردنى پرۆگرامه‌که تا بواره‌کانى دیکه‌ش بگرێته‌وه و ببێته یارمه‌تیده‌رێکى سه‌ره‌کى بۆ جێبه‌جێکردنى کرداره‌کى چاکسازى و به ئه‌لیکترۆنیکردنى داموده‌زگاکانى حکومه‌ت و ھێنانه کایه‌ى شێوازێکى نوێى خزمه‌ت و حوکمڕانیى دروست. هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه بڕیاریدا لیژنه‌یه‌ک بۆ به‌رده‌وامیدان به پاککردنه‌وه‌ى لیستى مووچه‌خۆران و یه‌کلا‌کردنه‌وه‌ى فره‌مووچه‌ى نایاسایى پشتبه‌ستوو به یاسایى چاکسازى پێکبھێنرێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانگه‌ى ھه‌ماھه‌نگى و به‌دواداچوون و فه‌رمانگه‌ى ته‌کنه‌لۆژیاى زانیارى و وه‌زاره‌تى دارایى بۆ جێبه‌جێکردنى به‌م ئه‌رکه راسپێردران. جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا به ره‌چاوکردنى رێکاره یاساییه‌کان ده‌ست به تۆمارکردنى ئه‌و مووچه‌خۆره شایستانه بکرێت، که هێشتا له سیسته‌مى بایۆمه‌ترى تۆمار نه‌کراون. ھه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، بڕیاردرا وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ئاسانکارى له پرسى تۆمارکردن و دیاریکردنى فه‌رمانبه‌رانى تۆمارکردن بکات، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نیا ئه‌و مووچه‌خۆرانه تۆمار بکرێن، که یاسایین و تۆمارنه‌کراون و بڕیار له‌سه‌ر تۆمارکردنیان ده‌درێت. باش کۆتاییھاتنى قۆناغى یه‌که‌مى بایۆمه‌تری، به تۆمارکردنى مووچه‌خۆرانى ھه‌رێمى کوردستان له سیسته‌مێکى ئه‌لیکترۆنى ناوه‌ندیدا، لیژنه‌ى باڵا ده‌ستى به جێبه‌جێکردنى قۆناغى دووه‌مى سیسته‌مه‌که کرد.
هاوڵاتى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند که به هه‌ست کردن به نیگه‌رانییه‌کانى هاوڵاتیان داوایان کردووه بزوتنه‌وه‌که‌یان له حکومه‌تى هه‌رێم بکشێته‌وه‌و ده‌شڵێن:" ئاماده‌ین ده‌ستبه‌جێ ده‌ستله‌کاربکێشینه‌وه ئه‌گه‌ر بڕیار به‌ده‌ستدانى ئێستاى گۆڕان بڕیار بده‌ن له حکومه‌تى هه‌رێم بکشێته‌وه". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق: دوا به‌دواى کۆبونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتیمانیى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له رۆژى 5/ 9/ 2020 فراکسیۆنى گۆڕان به ئاماده‌بونى تێکراى ئه‌ندامه‌کانى له شارى به‌غدا کۆبوه‌وه و تیایدا ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ئاراسته‌ى رایگشتیى و جه‌ماوه‌رى گۆڕانخوازى کوردستان ده‌کات : یه‌ک: جه‌خت له‌سه‌ر ناوه‌رۆکى راگه‌یه‌ندراوى پێشوى فراکسێۆن له ۸/۲٠ ده‌که‌ینه‌وه و دوپاتى ده‌که‌ینه‌وه که کابینه‌یه‌ى (نۆ)ى حکومه‌تى هه‌رێم شکستى خواردوه و ئه‌جێنداکانى دژى خه‌ڵک و فه‌رمانبه‌ران و ئازادیخوازانه و ده‌بێ گۆڕان لێى بکشێته‌وه. سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌یش که به‌ناوى رێکخه‌رى گشتیى له‌ناو جڤات و به ناره‌سمیى بڵاوکراونه‌ته‌وه و گوایه داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئێمه‌ى کردوه، ده‌مانه‌وێ به رونى رایبگه‌یه‌نین که ئیمه ئه‌گه‌رچى نوێنه‌رى هه‌ڵبژێردراوى خه‌ڵکین و به دامه‌زراندن پۆستمان وه‌رنه‌گرتوه، به‌ڵام هه‌مومان ئاماده‌ین ده‌ستبه‌جێ ده‌ستله‌کاربکێشینه‌وه ئه‌گه‌ر بڕیار به‌ده‌ستانى ئێستاى گۆڕان بڕیار بده‌ن له حکومه‌تى هه‌رێم بکشێنه‌وه و رێکخه‌ر و خانه جێگه‌کانیان بۆ خه‌ڵکى شایسته چۆڵبکه‌ن، هیچ کام له ئێمه‌ش چاومان له هیچ پۆستێکى حزبیى و حکومى و په‌رله‌مانى نیه و وه‌ک گۆڕانخوازێکى ئاسایى ده‌مێنینه‌وه، به‌ڵام له هه‌ر پێگه و جێگه‌یه‌کدا بین داکۆکى سه‌رسه‌خت له‌و فکر و بنه‌ما سه‌ره‌تاییانه ده‌که‌ین که گۆڕانمان بۆ دامه‌زراند. دو: نیگه‌رانین له‌و ئاسته نزمه له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى فراکسێۆنى گۆڕان که له کۆبونه‌وه‌ى جڤاتدا کراوه و، جێگه‌ى هه‌ڵوه‌سته‌ى جدیمانه له‌برى لێپرسینه‌وه له تیمى گۆڕان له حکومه‌ت به‌تایبه‌ت له پرسى لێبرینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران که سیستمێکى زۆره‌ملێى نایاساییه و سه‌پێنراوه، به‌ڵام له برى ئه‌وه په‌لامارێکى ئاست نزمى فراکسێۆنه‌که‌ى ئێمه دراوه که سه‌رسه‌ختانه داکۆکى له ماف و موچه و ژیانى هاوڵاتیان له هه‌رێم و به‌غدا ده‌کات و راستگۆیانه به‌رگرى له پره‌نسیپه‌کانى گۆڕان ده‌کات. سێ: ئێمه به هه‌ستکردن به نیگه‌رانیى خه‌ڵک داوامان کردوه که گۆڕان له حکومه‌ت بکشێته‌وه، ئه‌مه‌شمان به به‌یاننامه و روبه‌ڕوش له کۆبونه‌وه‌ى جڤات دوپاتکردۆته‌وه، به‌ڵام بێ هیچ ده‌نگدان و راپرسى و رێزگرتنێک له‌و داوایه، وته‌بێژى گۆڕان مانه‌وه‌ى گۆڕ‌انى له حکومه‌ت راگه‌یاند و شیوازى مامه‌ڵه‌که‌شیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى فراکسێۆن ده‌رخه‌رى داخستنى ده‌رگاى گفتوگۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه و ئه‌مه‌ش وایکرد که په‌یوه‌ندیه‌کانمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵپه‌سێردرێت. چوار: فراکسێۆنى گۆڕان له کۆبونه‌وه‌که‌یدا جه‌ختى له چه‌ند پرسێک کرده‌وه که چالاکانه کاریان له‌سه‌ر ده‌کات وه‌ک پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵه‌کانى ۲٠۲٠ و ۲٠۲۱ و ، یاسا هه‌ستیاره‌کانى وه‌ک هه‌ڵبژاردن و دادگاى فیدراڵی. هه‌روه‌ک فراکسێۆن به دواداچونى ته‌واو ده‌کات بۆ پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و شایسته داراییه‌کانى جوتیاران و هه‌مو ئه‌و مافه‌ده‌ستوریانه‌ى که هه‌رێم هه‌یه‌تی. ده‌مانه‌وێ رونبێ کارى له پێشینه‌ى ئێمه ئه‌وه‌یه داکۆکى له خه‌ڵک و ده‌نگده‌رى خۆمان بکه‌ین له سه‌ر ئاستى عێراق، به‌ڵام له هه‌مانکاتیشدا له هه‌رێم شه‌ر له‌سه‌ر گه‌یشتنى ئه‌و ماف و شایستانه به هاوڵاتیان ده‌که‌ین و له به‌غدا و هه‌ولێر چاوپۆشى له هیچ گه‌نده‌ڵى و به‌فیرۆدانێک ناکه‌ین. فراکسێۆنى گۆڕان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ۷ى ئه‌یلولى ۲٠۲٠
هاوڵاتى هاوژینى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په و کاندید بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له‌نامه‌یه‌کدا که ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپاى کردوه، داواى لێده‌کات سه‌ردانى ناوچه‌کانى باشورى رۆژهه‌ڵاتى تورکیا بکات و گوێ له چیرۆکى پێشێلکارییه‌کانى مافى مرۆڤ بگرێت. باشاک ده‌میرتاش، هاوژینى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په له‌نامه‌که‌یدا بۆ رۆبه‌رتۆ سپانو، سه‌رۆکى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا که به‌سه‌ردانێکى چوار رۆژه سه‌ردانى تورکیاى کردووه، باسى له‌وه‌کردوه که رۆبه‌رتۆ سپانو ته‌نها دیدارى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى تورکیا و به‌رپرسانى حکومه‌ت کردوه که ئه‌وان ئاماده نین فه‌رمانه‌کانى دادگا جێبه‌جێ بکه‌ن، به‌ڵام سه‌رکه‌توو نه‌بووه له‌دیدارکردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په). هه‌روه‌ها له‌نامه‌که‌دا هاتووه:"ئه‌گه‌ر ئێوه وه‌ک سه‌رۆکى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا سه‌ردانى دیاربه‌کر بکه‌ین، ده‌مه‌وێت ئاگادارت بکه‌مه‌وه له‌و پێشێلکاریانه‌ى به‌رامبه‌ر نوێنه‌رانى هه‌ده‌په ده‌کرێن، به‌ر له‌وه‌ى ئێوه له‌و پێشێلکاریانه ئاگادار بکه‌مه‌وه، که به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌که‌م ده‌میرتاش ده‌کرێن، دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌وه بکه‌یت ده‌رفه‌تى باشترت ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێسته‌کانى حکومه‌ت ببینیت". سه‌ردانه‌که‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى مافه‌کانى مرۆڤى ئه‌وروپا و ئه‌نجامنه‌دانى دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ى پێشێلکارییان به‌رامبه‌ر کراوه له سه‌رکرده‌ى پارته‌کان، که‌سایه‌تییه ره‌خنه‌گره‌کانى ناوخۆى تورکیا، میدیاکانى ئۆپۆزسیۆن و میدیا سه‌ربه‌خۆکان، له‌ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌دا روبه‌ڕوى ره‌خنه‌ى فراوان بوه‌ته‌وه. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ساڵى 2007 له‌سه‌ر لیستى پارتى کۆمه‌ڵگاى دیموکراتیک (DTP) وه‌کو نوێنه‌رى پارێزگاى ئامه‌د بوه‌ته ئه‌ندامى په‌رله‌مانى تورکیا و له‌دواى قه‌ده‌غه‌کردنى ده‌ته‌په له‌لایه‌ن دادگاى ده‌ستورى تورکیاوه، ساڵى 2010 بوه‌ته ھاوسه‌رۆکى پارتى ئاشتى و دیموکراسى (BDP)، دواتر بوه به‌ھاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان (ھه‌ده‌په). له 4ى تشرینى یه‌که‌مى 2016، له‌لایه‌ن حکومه‌تى تورکیاوه له‌گه‌ڵ فیگه‌ن یوکسه‌کداغ و به‌شێک له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانى ھه‌ده‌په به‌تۆمه‌تى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا ده‌ستگیرکراو تاوه‌کو ئێستاش له زینداندایه.
سازدانی: هاوڵاتى عەبدولڕەزاق شەریف ئەندامی دەستەی بەهەرێمکردنی پاریزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت دواى کۆکردنەوەی ئیمزا دەستدەکەن بە راپرسیکردن لەسەر بەهەرێمکردنی سلێمانی، ئەگەر لەجاری یەکەمیشدا دەنگی نەهێنا، دەتوانن هەموو ساڵێک راپرسی بکەن تاپڕۆژەکەیان سەردەگرێت. عەبدولڕەزاق شەریف لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هاوڵاتی وردەکاری پڕۆژەکەیان دەخاتەڕوو. هاوڵاتى: پرۆژه‌ى به‌هه‌رێمکردنى سلێمانیتان راگه‌یاند، ورده‌کارى پرۆژه‌که چیه‌و چۆنه ئه‌گه‌ر بیخه‌یته‌ڕوو؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ماوه‌یه‌کى زۆره خه‌ریکین و سه‌رگه‌رمى داڕشتنین، ئەمە فکره‌یه‌کى سیاسى تازه‌نییه‌و له‌دواى رووخانى رژێمى سه‌دامه‌وه ئه‌م فکره بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى عێراق هاته ناو ناوه‌ندى سیاسى و راگه‌یاندن، ئه‌وکات له‌لایه‌ن نوێنه‌رانى کورد‌و حزبه سیاسییه‌کانه‌وه ره‌تکرایه‌وه‌و نه‌یانتوانى له‌ده‌ستورى عێراقدا پرۆژه‌ى به‌هه‌رێمکردنى هه‌موو پارێزگاکانى عێراق بچه‌سپێنن. ئه‌وه‌ى که له‌ده‌ستوردا گفتوگۆى له‌سه‌رکراو دانرا ئه‌م مافه له‌خه‌ڵکى عێراق نه‌سه‌ننه‌وه له‌مادده‌ى (119)دا ئه‌م مافه‌یان دا به‌خه‌ڵکى هه‌ر پارێزگایه‌ک خۆى ئازادبێت له‌ئاینده‌یا ئه‌گه‌ر داواى هه‌رێمێکى سه‌ربه‌خۆ بکات. له‌عێراق هه‌ندێک هێزى سیاسى له‌به‌سره کاریان له‌سه‌ر کردووە، له‌هه‌رێمى کوردستان ئێمه له‌ناو کێشه‌و قه‌یرانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌ناو کێشه‌و قه‌یرانه‌کانى پارێزگاى سلێمانى، هه‌ستده‌که‌ى بۆ ده‌ربازبوون له‌کۆى ئه‌م کێشانه رێگه‌ى به‌هه‌رێمکردنى پارێزگاى سلێمانیه. بۆیه جارێکى تر به‌ده‌ستورى عێراق و به‌یاساى پێکهێنانى هه‌رێمه‌کان یاساى ژماره (13) که له‌ساڵى 2008دا ده‌رچووه دیراسه‌مان کرده‌وه، ده‌توانین ئه‌م رێگه ده‌ستورى و یاساییه بگرینه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کانمان، ئه‌م فکره سیاسییه‌مان فۆرمه‌له کرده‌وەو وه‌کو پرۆژه‌یه‌کى سیاسى نوێ دامانڕشته‌وه‌و پرۆژه‌یه‌کیشمان بۆ قۆناغى راگوزه‌ر نووسیوه، مه‌له‌سه‌ى جێبه‌جێکردن یان هه‌نگاوه‌کانى به‌هه‌رێمکردنى پارێزگاکه ده‌بێت به‌وێستگه‌یه‌ک له‌م خه‌باته سیاسییه. هاوڵاتى: ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت ئه‌م پرۆژه‌یه نزیکه له‌کانتۆنه‌کانى رۆژئاواى کوردستان پێتانوایه ئه‌مه‌ی ئێوه سه‌ربگرێت؟ پێشتر هیچ ئیشتان بۆ ئه‌م به‌هه‌رێمکردنه کردووه؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: فکره‌ى فیدراڵى تازه نییه له‌ناوه‌ندى سیاسى هه‌موو دنیادا، به‌ڵام بناغه‌ى فکره‌که چیه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵات کێشه‌ى سنور کێشه‌ى شه‌راکه‌ته، له‌وه‌ته‌ى عێراق دروستبووه ئێمه ئه‌م کێشانه‌مان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى به‌غدا هه‌یه، هه‌مان ئه‌و موبه‌ریرانه‌ى وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانى دونیا فکرى فیدراڵى له‌سه‌ر دامه‌زراوه، ئێمه به‌هه‌مان ئه‌و کێشانه‌وه ده‌ناڵێنین. زۆر به‌داخه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى هه‌ولێریشدا که حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ک کیانێک ئیش ده‌کات له‌ناو عێراقدا له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا هه‌مان کێشه‌مان هه‌یه، بۆیه ئه‌و کێشانه له‌گه‌ڵ مه‌رکه‌زى هه‌ولێرو مه‌رکه‌زى به‌غدا وایکرد هه‌مان رێگه‌چاره بدۆزینه‌وه که سه‌دان ساڵه ئه‌و وڵاتانه‌ى دنیا رێگه‌یان گرتووه‌ته به‌ر، هه‌ر له‌ناوچه‌که‌ى خۆشمان، بۆ نموونه ئیماراتى عه‌ره‌بى، ئه‌مه فکره‌یه‌کى تازه نیه، به‌ڵام له‌هه‌رێمى کوردستان و عێراقدا ئه‌مه شتێکى نوێیه‌و پێویستى به‌مه‌عریفه‌ى سیاسی و ده‌ستوریی هه‌یه، ئه‌رکى ئێمه‌شه ته‌رویج بۆ ئه‌م فکره بکه‌ین و بانگه‌شه‌ى بۆ بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵک له‌مافه ده‌ستورییه‌کانى خۆى تێبگات، له‌ڕێگه چاره‌کان تێبگات، له‌ده‌ستورى عێراقدا چاره‌سه‌رى بۆ ئه‌م کێشانه داناوه. هاوڵاتى: به‌هه‌رێمکردنى پارێزگاکان له‌ده‌ستوردا هه‌یه وه‌کو ئاماژه‌ت پێ‌کرد، به‌ڵام ئه‌مه پێویستى به‌ڕه‌زامه‌ندى دادگاى فیدراڵى هه‌یه؟ ئێوه چۆن ئه‌مه ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌وان؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى ئه‌م پرۆسه‌یه پێویستى به‌کۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق و دادگاى فیدراڵى هه‌یه، ئه‌م دوو ده‌زگایه سه‌ربه‌خۆن له‌عێراق راسته ده‌ستى حزبه‌کانى تێدایه‌و کاریگه‌رى هێزه سیاسییه‌کانیان له‌سه‌ره، ئه‌مه له‌هه‌موو ئۆرگانه‌کانى عێراقدا هه‌یه، به‌ڵام به‌ده‌ستور سه‌ربه‌خۆ کارده‌که‌ن، ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو ده‌زگایە ده‌که‌ین. له‌ده‌ستورى عێراق و له‌مادده‌ى (119) دوو رێگه‌ى داناوه رێگه‌یه‌ک ئه‌نجومه‌نى پارێزگایه‌و له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌رى حزبه سیاسییه‌کانه‌وه ده‌توانن داوا پێشکه‌ش بکه‌ن بۆ به‌هه‌رێمکردن، رێگه‌ى دووه‌م راسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ى خه‌ڵکه‌وه، ئێمه رێگه‌ى دووه‌ممان هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام به‌سره له‌ڕێگه‌ى یه‌که‌م و نوێنه‌رى حزبه‌کانه‌وه کردیان، بۆیه کێشه‌ى تێکه‌وت، هه‌ندێک له‌نوێنه‌رى حزبه‌کان په‌شیمان بوونه‌وه، دۆسیه‌که‌یان نه‌دۆڕاندووه‌و هه‌ڵپه‌سێردراوه‌و تائێستاش هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌ستتێوه‌ردانى سیاسى و هه‌رێمایه‌تى تێکه‌وتووه‌و به‌هه‌ڵواسراوه‌یى ماوه‌ته‌وه. هاوڵاتى: واته راپرسییه‌و ده‌بێت خه‌ڵک ده‌نگ بدات؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ئێمه داواکه‌مان پێشکه‌شى کۆمسیۆن کردووه له‌ڕێگه‌ى تیمێک پارێزه‌ره‌وه له‌به‌غدا، ئه‌م داوایه‌ى ئێمه هاوپێچ ده‌بێت له‌سه‌دا دووى ده‌نگده‌رانى پارێزگاى سلێمانى به‌ناوو ئیمزاوه له‌گه‌ڵیدا پێشکه‌ش ده‌کرێت، دواى ئه‌وه کۆمسیۆن چێکى ناوه‌کان ده‌کات له‌لیستى ده‌نگده‌رانى پارێزگاى سلێمانى، ئه‌گه‌ر دروستبوو ناوه‌کان ئه‌وکات هه‌نگاوى دووه‌م ده‌ستپێده‌کات که‌هه‌نگاوى راپرسیه. ئه‌م کاره لاى کۆمسیۆنه هه‌تاوه‌کو ئه‌وکاته‌ى ده‌نگى ته‌واو ده‌هێنێت یان نایهێنێت، به‌ڵام دواجار بۆ بڕیاردانى کۆتایی ده‌چێته دادگاى فیدراڵى یان خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر کۆمسیۆن ته‌گه‌ره‌ى یاسایی بۆ ئێمه دروستبکات، ئێمه‌ش رێگه‌ى دادگاى فیدراڵى بگرینه به‌ر، ئه‌مه خه‌باتێکه به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌رى، چونکه هه‌ر ده‌ستورى عێراق رێگه‌ى داوه ساڵى یه‌که‌م ده‌نگ نه‌هێنێت جارێکى تر راپرسی بکه‌ینه‌وه هه‌موو ساڵێک ده‌توانیت بیکه‌یته‌وه، بۆیه ئه‌مه خه‌باتێکه له‌ناو هه‌ندێک له‌میلله‌تاندا ده‌یان ساڵى خایاندوه تاوه‌کو جێبه‌جێ بووه، هه‌ندێک له‌میلله‌تان ده‌یان ساڵه خه‌باتى بۆ ده‌که‌ن جێبه‌جێ نه‌بووه، ئه‌مه خه‌باتێکى سیاسى فیکرییه، ئێمه ده‌ستمان داوه‌تێ و به‌رده‌وام ده‌بین هه‌تا به‌ئامانجى خۆى ده‌گات. هاوڵاتى: ئێستا سلێمانى یان گه‌رمیان و راپه‌ڕین چ جیاوازییه‌کى هه‌یه له‌گه‌ڵ لامه‌رکه‌زى؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: لامه‌رکه‌زى دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته له‌ڕووى دارایی و ئیدارییه‌وه، به‌ڵام ئه‌م دابه‌شکردنه زۆرێک له‌به‌رنامه‌ى حزبه‌کانى هه‌رێم له‌کاتى هه‌ڵبژاردن و له‌پرۆگرامه‌کانیان بانگه‌شه‌یان بۆکردووه، به‌ڵام ده‌بینیت هه‌تا ئێستا ئه‌وانه‌ى خۆشیان ده‌سه‌ڵاتدارن نه‌یانتوانیوه جێبه‌جێى بکه‌ن، فکره‌ى لامه‌رکه‌زییه‌ت له‌لاى ئێمه کۆتایی هات، نه ئه‌م حزبانه ده‌یکه‌ن نه چاره‌سه‌رى کێشه‌کانیش ده‌کات، به‌هه‌رێمکردن جیاوازه به‌پێى ده‌ستورى عێراق ئیمتیاز‌و مافه‌کانى هه‌رێم دیاریکراوه، هه‌موو ئه‌و مافانه‌ى له‌هه‌رێمێک ده‌سته‌به‌رکراوه له‌ده‌ستورى عێراق تۆ وه‌ریده‌گریت له‌هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌یه میزانیه‌ى سه‌ربه‌خۆت ده‌بێت و مافت هه‌یه ده‌ستورێک بۆ هه‌رێمه‌که‌ت بنووسیته‌وه. ئه‌مه گرنگترین دۆکۆمێنتى مێژوویی ده‌بێت بۆ میلله‌ته‌که‌مان که‌ئێمه بتوانین هه‌رێمى سلێمانى دروستبکه‌ین و ده‌ستورى بۆ بنووسینه‌وه. هاوڵاتى: هه‌مان بۆچوونیشتان بۆ به‌هه‌رێمکردنى هه‌ولێرو دهۆک هه‌یه؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: به‌پێى ده‌ستورى عێراق ئێمه ناتوانین له‌جیاتى خه‌ڵکى پارێزگایه‌ک داواى به‌هه‌رێمکردنى پارێزگایه‌کى تر بکه‌ین، ئێمه ئه‌و مافه‌مان نیه له‌جیاتى خه‌ڵکى دهۆک و هه‌ولێرو که‌رکوک بێین داواى به‌هه‌رێمکردنى پارێزگاکانى ئه‌وان بکه‌ین، به‌ڵام وه‌ک فکرێکى سیاسى ئێمه چۆن سودمان له‌ئه‌فکارى سیاسى و ئه‌زموونه فیدراڵیه‌کانى دنیا وه‌رگرتوه، ئه‌کرێت هه‌ولێرو دهۆک و که‌رکوکیش زیاتر له‌وه سوود له‌م پرۆژه‌یه‌یه‌ى ئێمه وه‌ربگرن، چونکه هه‌م هاوزمانین و یه‌ک میلله‌تین، ده‌کرێت له‌وێش ده‌سته دروستببێت، خه‌ڵکێک هه‌ست به‌مه‌سئولیه‌ت بکات و پرۆژه‌یه‌کى واپێشکه‌ش بکه‌ن لاى که‌مى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى خۆیان، ئێستاش خۆ دهۆک و زاخۆ کێشه‌یان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى هه‌ولێر هه‌یه، کێشه‌ى دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵات و شه‌راکه‌تیان هه‌یه، کێشه‌ى میزانیه‌و بودجه‌یان هه‌یه، به‌هه‌مانشێوه‌ش که‌رکوک له‌گه‌ڵ هه‌ولێرو ناوه‌ندى به‌غداش هه‌یه‌تى، له‌به‌رئه‌وه ته‌نیا به‌هه‌رێمکردنى ئه‌و پارێزگایانه چاره‌سه‌رده‌بێت، ئه‌گه‌ر چارسه‌رێکى تریان پێیه ئه‌وه (28) ساڵه رۆژ به‌ڕۆژ بارودۆخمان خراپتر ده‌بێت خۆشیان ده‌زانن و چاره‌سه‌رەکەشیان پێ نییه. هاوڵاتى: له‌ڕووى داهات و خه‌رجییه‌کانه‌وه ده‌توانێت خۆى بژێنێ؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: له‌ده‌ستورى عێراقدا به‌پێى ژماره‌ى دانیشتوان میزانیه‌ى عێراق دابه‌شده‌کرێت به‌سه‌ر پارێزگا‌و هه‌رێمه‌کان، به‌پێى رێژه‌ى دانیشتوان بودجه له‌عێراق وه‌رده‌گریت، له‌پترۆ دۆلار پاره وه‌رده‌گریت، له‌بودجه‌ى سیادى پاره وه‌رده‌گریت، هه‌موو ئه‌مانه ده‌ستورین بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگایه‌ک بژیه‌نیت، پێویستت به‌وه‌نیه پارێزگاکه‌ت نه‌وتى تیایه یان نا، گومرگى هه‌یه یان نا، ئه‌مه ئیلتیزامێکى ده‌ستورییه ده‌بێت عێراق بودجه‌ت بۆ دابین بکات. ئه‌گه‌ر پارێزگایه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ند بێت و گومرگى هه‌بێ و نه‌وتى هه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ستورى عێراق رێکخراوه داهاته سیادییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌رکه‌ز، داهاته ناوخۆییه‌کان بۆ ته‌نمییه‌ى هه‌رێمه‌که سه‌رف ده‌کرێت، ئه‌مه خۆى کێشه‌یه‌کى دروستکراوه هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌تى. به‌ئاشکرا ئه‌مه له‌ده‌ستورى عێراقدا چاره‌سه‌رى بۆ دانراوه، به‌ڵام له‌به‌ر ته‌ماع و گزى و فزى له‌عێراق جێبه‌جێى ناکه‌ن له‌به‌ر که‌مته‌رخه‌مى. هاوڵاتى: پێتوایه هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان ئه‌مه هه‌زم بکه‌ن؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ هه‌موو هێزو لایه‌نه ته‌ندروسته‌کان باشه، چونکه ئێمه مه‌بادیئى پرۆژه‌که‌مان خستوه‌ته‌ڕوو، ئه‌وانه‌ى بڕوامان پێیه‌تى له‌فره‌یی ته‌عه‌دودى دیموکراسى سه‌ربه‌خۆى دادگا، ئه‌م چه‌مکانه بۆ حزبێک ته‌ندروستە کارى سیاسى بکات و بڕواى به‌ئازادى بێت له‌خزمه‌تى ئه‌ودایه، به‌ڵام بۆ حزبێک که بیه‌وێت حکومى ماڵباتی یان گروپێک یان که‌سێک ته‌وزیف بکات یان هێزى میلیشیایی هه‌بێت و بودجه بشارێته‌وه ئه‌وه دژیه‌تى. هاوڵاتى: نه‌وشیروان مسته‌فا رۆڵى هه‌بووه له‌نووسینه‌وه‌ى ده‌ستورداو مافى داوه به‌پارێزگاکان، پێت وایه ده‌بێت خه‌ڵکیش پشتگیرى ئه‌م پرۆژه‌یه بکات؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: تیمى کورد له‌سه‌روه‌ختى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستورى عێراقدا مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروان به‌ڕه‌حمه‌ت بن و کاک مه‌سعودیش پێکه‌وه‌و به‌جیاش سه‌رکردایه‌تى نوێنه‌رانى کوردیان کردووه، دیاره تیمى یاسایی و ده‌ستورى کورد‌و ته‌نانه‌ت راوێژکارى بیانیشیان له‌گه‌ڵدا بووه، سه‌رکه‌تووبن و مافه‌کانى کورد بچه‌سپێنن، به‌ڵێ کارى باشیان کردووه‌و زۆرینه‌ى مافه‌کانى کوردیان ده‌ستبه‌رکردووه، به‌ڵام به‌جوهدى کاک نه‌وشیروان له‌و ده‌ستوره‌دا چه‌سپى مادده‌ى (119) بوو، ئه‌وکات شیعه‌و سوننه گفتوگۆى ئه‌وه‌یان ده‌کرد، ئه‌وه لاى ئه‌وان گرنگ نه‌بوو، به‌ڵام لاى کاک نه‌وشیروان ئه‌مه زۆر گرنگ بوو، ئه‌گه‌ر به‌غدا غه‌درى له‌پارێزگایه‌ک کرد، یان پارێزگایه‌ک له‌پارێزگایه‌کى تر، ئه‌و مافه هه‌بێت و داواى به‌هه‌رێم بوون و جیابوونه‌وه بکات. کاک نه‌وشیروان به‌ڵێنێکى دابوو به‌تیمه‌که‌ى که بانگه‌شه‌ى بۆ نه‌کات و کارى بۆ نه‌کات، هه‌رچه‌نده ئه‌وکاته هه‌ڵایه‌کى راگه‌یاندنى دژى راگه‌یه‌ندرا که‌ده‌یه‌وێت سلێمانى جیابکاته‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وکاته نه بانگه‌شه‌ى بۆ کردبوو نه هیچ کاریشى بۆ کردبوو، به‌ڵام له‌م کۆتاییانه‌دا که‌گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی خه‌باتى په‌رله‌مانى له‌هه‌رێمى کوردستاندا که‌وته ژێر پرسیاره‌وه په‌رله‌مان داخرا، زۆر به‌جدیی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ى هێنایه‌وه به‌رباس و خواس و پرۆژه‌شى بۆ نووسى، زۆرکه‌س له‌و براده‌رانه‌ى که‌هاوڕێى کاک نه‌وشیروان بوون و له‌دانیشتنه‌کانیدا، ئه‌و ماوه‌یه گفتوگۆیان کردووه هه‌موویان لێیان بیستووه پرسیارى له‌زۆرینه‌ش کردووه له‌سه‌ر هه‌رێمى سلێمانى،هه‌تا له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا که‌سه‌رکردایه‌تى هاوبه‌ش دانرا زۆر باس و خواسى له‌سه‌رکرا، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ى گفتوگۆى له‌سه‌رکرد ته‌مه‌ن رێگه‌ى نه‌دا کارى زیاترى له‌سه‌ربکات و داوا له‌خه‌ڵک بکات، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌وه‌ى به‌چاره‌سه‌ر زانیوه. نه‌ک ته‌نها کاک نه‌وشیراوان، هه‌تا سیاسییه‌کانى تریش له‌ناو یه‌کێتى و هه‌ندێکى ناو پارتیش ئه‌مه‌یان به‌دواچاره‌سه‌ر زانیوه، ئێمه پێمان وایه گه‌یشتوینه‌ته بنبه‌ست له‌گه‌ڵ حوکمداریه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و ناعه‌داله‌تى و گه‌نده‌ڵیه‌ى که رۆژانه ده‌کرێت و ده‌یبیستین و به‌رده‌وامیش زیاد ده‌کات، بۆ کۆتاییهێنان به‌هه‌موو ئه‌مانه، ئه‌مه باشترین پرۆژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى لاى که‌مى ئاینده‌ى منداڵه‌کانمان مسۆگه‌ربکه‌ین.
هاوڵاتى خوێندکاره یه‌که‌مه ده‌رچووه‌کانى زانکۆ و په‌یمانگاکان له‌به‌رده‌م بیناى حکومه‌ت گردبوونه‌وه و داواى دامه‌زراندنیان کرد. خوێندکاره یه‌که‌مه‌کانى سه‌ر ئاستى زانکۆ و په‌یمانگاکانى هه‌رێم ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ى ئه‌یلولى 2020 له‌کاتى ده‌ربرینى ناڕه‌زاییه‌کانیان رایانگه‌یاند که ماوه‌ى چوار ساڵه خوێندنیان ته‌واوکردووه و هێشتا دانه‌مه‌زراون. خوێندکاره یه‌که‌مه‌کان چه‌ندین دروشمى جیاجیایان به‌رزکرده‌وه و رایانگه‌یاندووه که زیاتر له سێ ساڵ چاوه‌ڕوان دامه‌زراندنن و چیتر ناتوانن چاوه‌ڕوان بکه‌ن.
