هاوڵاتى به‌پێى شیکارێکی ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له ساڵی 2019دا ته‌نها سه‌دا 30ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ مووچه و خه‌رجییه‌کانی حکومه‌ت ماوه‌ته‌وه و ئه‌وی تری چووه کۆمپانیا تورکی و کوردییه‌کان. عیزه‌ت سابیر، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و شیکارێکی بۆ راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌کردن و داهات و خه‌رجی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ ساڵی 2019 بڵاوکرده‌وه. به‌پێى شیکارییه‌که هه‌شت ملیار و چوار سه‌د و سی و هه‌شت ملیۆن دۆلار کۆی داهاتی نه‌وتی ساڵی 2019ی هه‌رێمی کوردستان بووه، به‌ڵام ته‌نها دوو ملیار و شه‌ش سه‌د و چل و حه‌وت ملیۆن دۆلاری بۆ مووچه‌ی خه‌ڵک و خه‌رجی حکومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ته‌وه و ئه‌وی تری رۆشتووه بۆ تورکیا و کۆمپانیاکان. عیزه‌ت سابیر ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه که له پرۆسه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی داهاتی دۆلار بۆ دینار، سه‌دا 2ی ده‌چێت بۆ RTی بانکی غه‌فور خۆشناو و به‌وشێوه‌یه‌ش ته‌نها له 30 داهاتی نه‌وت بۆ خه‌ڵک و حکومه‌ت ده‌مێنێته‌وه. هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه کۆی داهاتی حکومه‌تی هه‌رێم له ساڵی 2019دا به‌مشێوه‌یه بووه: داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی سه‌ربه‌خۆ: 8.5 ملیار دۆلار. داهاتی هاتوو له به‌غدا: 4.5 ملیار دۆلار. داهاتی نانه‌وتی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان: 2 ملیار دۆلار.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا که بڕیاره له کۆتاییه‌کانى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت به‌پله‌ى یه‌که‌م ته‌رخان ده‌کرێت بۆ پرسى تورکیا‌و گرژییه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت بۆ تاوتوێکردنى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا و ده‌شڵێت:" ئه‌ردۆغان ده‌زانێت ده‌سته‌وه‌ستان نین". جان ئێڤ لودریان، له‌میانى به‌شداریکردنى له به‌رنامه‌یه‌کى رادیۆى "فرانس ئینته‌ر"دا رایگه‌یاند: له دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپادا له کۆتاییه‌کانى ئه‌م مانگه، دۆسیه‌ى تورکیا تاوتوێ ده‌کرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێک ئه‌و دۆسیه‌ى تورکیایان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى ئه‌وروپا له به‌رلین ئاماده‌کردووه بۆ دیاریکردنى ئه‌و ئامڕازانه‌ى که ده‌کرێت به‌کاریان بهێنن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى تورکیا. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا راشیگه‌یاند:"به تورکیا ده‌ڵێین.. ده‌بێت له‌ئێستاوه تا کاتى دانیشتنه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا، سه‌ره‌تا تواناى خۆى بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرسى رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست نیشان بدات، چونکه گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندى به تورکه‌کانه‌وه هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش کارێکى لواوه‌و دواى ئه‌وه ده‌چینه قۆناغێکى کارا سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م کێشه‌کان." لۆدریان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که"به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌سته‌وه‌ستان نین و ئه‌و (ئه‌ردۆغان) زۆر به‌باشى ئه‌مه ده‌زانێت." وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا به ئاماژه‌دان به کۆمه‌ڵێک سزاى ئابوری، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیاى تۆمه‌تبارکرد به‌وه‌ى که "که‌شێکى ئیسلامی-نه‌ته‌وه‌یی" دروست کردوه به ئامانجى شاردنه‌وه‌ى راستیى دۆخى ئابورى له تورکیا. بڕیاره رۆژانى 24 و 25ى ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا، به به‌شدارى چه‌ند سه‌رۆکێک و چه‌ندین گه‌وره به‌رپرسى حکومه‌ته‌کانى یه‌کێتى ئه‌وروپا کۆده‌بێته‌وه. په‌یوه‌ندییه‌کانى چه‌ند وڵاتێکى یه‌کێتى ئه‌وروپاو له‌پێشى هه‌مویانه‌وه فه‌ره‌نسا، گرژییه‌کى زۆریان به‌خۆیانه‌وه بینیوه به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به پرسى لیبیا، کۆچ، ئاسایش و یه‌ده‌گى غاز له رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، فه‌ره‌نسا ئه‌نقه‌ره تۆمه‌تبار ده‌کات به په‌یڕه‌وکردنى سیاسه‌تێکى فراوانخوازی. دواى ئه‌وه‌ى تورکیا رۆژى 10ى مانگى رابردو، که‌شتییه‌کى بۆ گه‌ڕان و پشکنین به‌دواى وزه‌دا ره‌وانه‌ى ئه‌و ئاوانه‌ى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست کرد که یۆنان به سنوریى ئاوى خۆى ده‌زانێت، گرژییه‌کان چوونه‌ته قۆناغێکى دیکه‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌رۆکى پارتى دیموکراتی کوردستان کۆبوونه‌وه و چه‌ندین پرسیان تاووتوێکرد له‌ناویاندا پرسى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، له‌وباره‌یه‌شه‌وه بارزانی داواى لێکردووه که "فره بازنه‌یى هه‌ڵبژاردنه‌کان په‌سه‌ند نه‌کات". به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوێکى نووسینگه‌ى سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 6ى ئه‌یلولى 2020 محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکی په‌رله‌مان له هه‌ولێر چاوى به بارزانى که‌وتووه و پرسه سیاسییه‌کانیان تاووتوێکردووه، له‌ناویاندا پێویستى سه‌پاندنى یاسا و شکۆى ده‌وڵه‌ت و دابینکردنى که‌شوهه‌واى گونجاو بۆ ته‌واوکردنى سه‌رجه‌م پێویستییه‌کان به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته. هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا پرسى فره بازنه‌یى هه‌ڵبژاردن له یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و ده‌رکردنى چه‌ند یاسایه‌ک له ماوه‌ى داهاتوودا، له‌ناویاندا هه‌موارکردنى یاساى دادگاى فیدراڵى گفتووگۆی له‌باره‌وه کراوه. هاوکات بارزانی داوای له سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق کردووه که فره‌بازنه‌یى په‌سه‌ند نه‌کات. نووسینگه‌ى حه‌لبوسى راشیگه‌یاند که "له‌دیداره‌که‌دا جه‌خت له یه‌کخستنى بیروڕاى هێزه سیاسییه‌کان کراوه‌ته‌وه، له‌پێناو تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگاریى و قه‌یرانه‌کان، سه‌ربارى پێویستى به‌رده‌وامى گفتوگۆ، بۆ چاره‌سه‌رى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا له چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا".
هاوڵاتى وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند که ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانى هاوپه‌یمانان 35 هه‌زار جار هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر داعش و ده‌شڵێت:" 6 ملیار دۆلارمان داوه‌ته پێشمه‌رگه". وته‌بێژى هاوپه‌یمانان راگه‌یاند، شه‌ڕى داعش شه‌ڕێکى سه‌خت بوو، پێشمه‌رگه ئازایانه به‌شدارى شه‌ڕه‌که‌ى کرد‌و شه‌هیدو بریندارى زۆریداوه‌و له 2014ه‌شه‌وه "بڕى 6 ملیار دۆلارمان پێداون و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌هاوکارییه‌کانمان و له‌شه‌ڕى پاشماوه‌کانى داعشیشیدا هاوکاریان ده‌که‌ین". مایه‌ڵز کاکگینز وته‌بێژى هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ شه‌ڕى داعش له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا که له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند: شه‌ش ساڵ پێش ئێستا، واته له‌ساڵى 2014و له‌ڕۆژێکى وه‌ک ئه‌مڕۆدا هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش بۆ له‌ناوبردنى تیرۆرستانى داعش دامه‌زرا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دامه‌رزاندنى هاوپه‌یمانێتییه‌که‌و بانگهێشتکردنمان له‌لایه‌ن حکومه‌تى ئه‌وکاته‌ى عیراقه‌وه بۆ به‌شدار بوون له‌شه‌ڕى دژ به‌داعش، هه‌رێمى کوردستان له‌شه‌ڕى داعشدا رۆڵێکى گه‌وره‌و کاریگه‌رى بینی، له‌وکاته‌شدا که هاوپه‌یمان دامه‌زرا توانیان 43 ملیار‌و 300 ملیۆن دۆلار هاوکارى بکه‌ن بۆ شه‌ڕه‌که. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له‌ماوه‌ى ئه‌و شه‌ش ساڵه‌ى رابردوودا پێکه‌وه توانیومانه حه‌وت ملیۆن و 700 هه‌زار هاووڵاتى و 110 هه‌زار کیلۆمه‌تر چوار کۆشه له‌ژێر ده‌ستى داعش دڕه‌نده رزگار بکه‌ین، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا هاوپه‌یمانان 35 هه‌زار هێرشى ئاسمانى له‌عیراق و سوریا دژى داعش ئه‌نجامداوه، جگه له‌وه‌ش له‌سه‌ر زه‌وى هاوپه‌یمانان پشتیوانى پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆرو هێزه عیراقییه‌کان بوه به‌پێدانى راوێژ‌و زانیارى راهێنان. باسى له‌وه‌شکرد": شه‌ڕى داعش شه‌ڕێکى سه‌خت بوو، ژماره‌یه‌کى زۆر له پێشمه‌رگه‌و هێزه‌کانى تر شه‌هید بوون، به‌هه‌زارانیش بریندار بوون، ناتوانین ئه‌وانه‌ش له‌یاد بکه‌ین که به‌گیانى خۆیان پارێزگاریان له‌هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى کرد، هاوپه‌یمانانیش به‌رده‌وامده‌بن له‌هاوکاریکردنى هێزى پێشمه‌رگه، وتیشى:" له ساڵى 2014ه‌شه‌وه تائێستا به‌بڕى 6 ملیار دۆلار هاوکارى پێشمه‌رگه‌مان کردوه، ده‌کرێت ئه‌و پاره‌یه‌شى دراوه‌ته حکومه‌تى هه‌رێم له‌بابه‌تى چاره‌سه‌رى پێشمه‌رگه برینداره‌کانیشیدا به‌کاربهێنرێت". وته‌بێژى هاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕى جاعش له‌عیراق و سوریا راشیگه‌یاند: هاوپه‌یمانان رێز‌و پێزانینى هه‌یه بۆ ئازایه‌تى پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕى داعش و پاراستنى خه‌ڵک، ژماره‌یه‌کى زۆر وازیان له‌کاره‌کانى خۆیان هێناو چه‌کیان هه‌ڵگرت و له‌به‌ره‌کانى جه‌نگ روبه‌ڕوى داعش بونه‌وه. باسى له‌وه‌شکرد:سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى دارایى و په‌یاتى کۆرۆنا خه‌ڵک ده‌یه‌وێت ژیانیان ئاسایى بکه‌نه‌وه، بۆیه وه‌ک هاوپه‌یمانان به‌ڵێنى هاوکارى بۆ گه‌لى عیراق و خه‌ڵکى باکورى سوریاش دوپاتده‌که‌ینه‌وه. له‌به‌شێکى تر‌ى کۆنگره‌که‌یدا وته‌بێژى هاوپه‌یمان ئاماژه‌ى به‌چالاکییه‌کانیان کرد‌و وتی: له‌سه‌ره‌تایى ئه‌مساڵه‌وه هاوپه‌یمانان له 8 بنکه‌ى سه‌ربازى بچوک له‌عیراق کشاونه‌ته‌وه، هۆکاره‌که‌شى ئه‌وه بووه که هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هێزه عیراقییه‌کان سه‌لماندویانه له‌شه‌ڕى پاشماوه‌کانى داعش سه‌رکه‌وتوون، بۆیه ئێستا کارى راوێژى خۆمان له‌سه‌نته‌ره‌کانى به‌غداو هه‌ولێره‌و ئه‌نجامده‌ده‌ین. هاوکات، ده‌شڵێت:"له‌هه‌رێمى کوردستان سه‌رقاڵى دامه‌زراندنى سه‌نته‌رێکى راوێژکارین تا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌غدا کاربکات که 15 وڵاتى هاوپه‌یمانان تێیدا به‌شدارن، به‌ڵام سه‌ربازه‌کانمان پێویست ناکات له‌سه‌ر زه‌وى به‌شدارى شه‌ێ بکه، چونکه زیاتر له 360 هه‌زار پێشمه‌رگه‌و هێزه عیراقییه‌کان له‌سه‌ر زه‌وى به‌شدارى شه‌ڕى پاشماوه‌کانى داعشن و وه‌ک هاوپه‌یمانان به‌پێدانى زانیارى هاوکارییان ده‌که‌ین. له‌باره‌ى راهێنانیش به‌هێزى دژه تیرۆر له‌هه‌رێم و عیراق رایگه‌یاند: هاوپه‌یمانان به‌شداره له‌پرۆگرامى راهێنان پێیان و ئه‌و هێزانه له‌ماوه‌ى رابردودا توانیویانه سه‌رکردایه‌تى شه‌ڕى داعش بکه‌ن، هه‌روه‌ها له‌باکورى سوریاش له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و هێزه عیراقییه‌کانیش بۆ له‌ناوبردنى داعش کار ده‌که‌ین. راشیگه‌یاند: هاوپه‌یمانان و ئه‌مریکا له‌شه‌ڕى داعش ناکشێنه‌و‌ه، به‌ڵکو شێوازى کاره‌کانیان ده‌گۆڕن بۆ پشتیوانیکردن له‌هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هێزه عیراقییه‌کان، چونکه ئه‌و توانایه‌ى هێزى هاوپه‌یمانان هه‌یانه هێزه ئه‌منییه‌کانى عیراق پێى نه‌گه‌یشتون، به‌ڵام کاتێک پێشمه‌رگه یان هێزه عیراقییه‌کان پێمان ده‌ڵێن داعش له‌حه‌مرین هه‌یه ئێمه بۆردومانیان ده‌که‌ین. هه‌ر له‌کۆنگره‌که‌دا له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌کانى داعشه‌وه، وتی: راسته ئێستا داعش ناتوانێت خاک و ناوچه داگیر بکات، به‌ڵام هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ توندڕه‌وى و توندوتیژی، به‌داخه‌وه ئێستاش پاشماوه‌کانى دعش له‌سنورى خانه‌قین و قه‌ره‌چوخ و سنورى موسڵ و ده‌روبه‌رى به‌غدا هه‌یه‌و خه‌ڵک شه‌هید ده‌که‌ن، به‌ڵام توانایان لاواز بووه. ته‌ئکیدى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شکردوه: مانگى رابردوو رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى و ئه‌مریکا بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ى کۆرۆنا زیاتر له 627 هه‌زار دۆلاریان داوه‌ته وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم و له‌لایه‌ن وه‌زیرى ته‌ندروستییه‌وه وه‌رگیراون که له‌چه‌ندین پێداویستى پزیشکى پێکهاتوون که زیاتر له 7 هه‌زار کیتى تێستى کۆرۆناى تێدا بووه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن سه‌ردانى ڕێگاى (که‌لار–سلێمانی) ده‌کات و به‌ڵێن ده‌دات له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بڕى بودجه‌ى پێویستى بۆ دابین بکه‌ن. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 6ى ئه‌یلولى 2020 دانا عه‌بدولکه‌ریم وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن له کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ڕێگاى جووت سایدى (که‌لار – ده‌ربه‌ندیخان) یه‌کێکه له پڕۆژه ستراتیژییه‌کانى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن، به‌داخه‌وه به‌هۆى هاتنى په‌تاى ڤایرسى کۆرۆناوه ئه‌و بارودۆخه ئابورییه‌ى لێکه‌وته‌ى ئه‌و په‌تایه بوون ئه‌م پڕۆژه‌یه له جێبه‌جێکردنى کاره‌کانیان خاوبوونه‌وه‌ى تێدا ڕوویداوه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه هاتووین سه‌رپه‌رشتیارانى پڕۆژه‌که له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گه‌رمیان ئاگاداربکه‌ینه‌وه به‌ڵێنده‌ره‌کان ئاگاداربکه‌ن که به هه‌موو توانایانه‌وه ده‌ست به‌کاره‌کانیان بکه‌نه‌وه". هاوکات، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که هه‌وڵى ته‌واو ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌ت بڕى بودجه‌ى پێویستى بۆ دابین بکه‌ن و پڕۆژه‌که نه‌وه‌ستێت. ڕێگاى (که‌لار – سلێمانی) به ڕێگاى مه‌رگ ناوده‌برێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌کى زۆر له‌هاوڵاتیان هاتوچۆى پێدا ده‌که‌ن.
هاوڵاتى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند بڕیاریانداوه له سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه سه‌ردانى خاڵه سنورییه‌کان بکه‌ین و لێکۆڵینه‌وه له کاره‌کانیاندا ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 6ى ئه‌یلولى 2020 زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" بڕیارمانداوه سه‌ردانى خاڵه سنوریه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ین، تا وه‌ک لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند به‌رچاومان ڕوون بێت له‌ڕێکارى ئیداریه‌کانى ئه‌و خاڵه سنوریانه". ناوبراو راشیگه‌یاند:" له‌ڕابردوو ڕاپۆرتێکى وردمان ئاماده‌کردبوو پێشکه‌شى حکومه‌تمان کرد، که تێیدا چه‌ندین تێبینى و ڕاسپارده‌مان هه‌بووه تا حکومه‌تى هه‌رێم جێبه‌جێیان بکات، بۆیه له‌به‌یانیه‌وه سه‌ردانى هه‌موو خاڵه سنوریه‌کان ده‌که‌ین". زیاد جه‌بار جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌و سه‌رنج و تێبینیانه‌ى له‌میانى سه‌ردانه‌کانییان بۆ خاڵه سنورییه‌کان لایان دروست ده‌بێت، ده‌ده‌ین به سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و ئه‌وانیش حکومه‌تى لێ ئاگادار ده‌که‌نه‌وه یان ئه‌گه‌ر پێویستى کرد له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌ر له کۆنگره‌که‌دا زیاد جه‌بار ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد" ئه‌و سه‌ردان و به‌دواداچون و چاودێرییه به‌شێکه له هه‌نگاوه‌کان بۆ جێبه‌جێکردنی یاسایی چاکسازی، له هه‌مو سه‌ردانه‌کان رایگشتی و راگه‌یاندنه‌کانی لێ ئاگادار ده‌که‌نه‌وه". سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى باسى له‌وه‌شکرد: وه‌زاره‌تى دارایى بڕیاریداوه به‌گوێره‌ى ئه‌و داهاته‌ى له‌به‌رده‌ستیدایه دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامى پێبدرێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا 574 توشبووى نوێى کۆرۆنا و گیان له‌ده‌ستدانى 21 که‌سى دیکه تۆمار کرا". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که: ڕاگه‌یاندراوى (٢٤) کاتژمێرى تایبه‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID19 ژماره (١٩٣) ١. که‌ره‌نتین: (هیچ هاوڵاتى نوێ که‌ره‌نتین نه‌کراون) هیچ هاوڵاتى له که‌ره‌نتینن نه‌ماونه‌ته‌وه. ٢. پشکنین: (٥٤١٣ پشکنینى نوێ) (١٥١١ هه‌ولێر)، (٦٨٢ سلێمانی، ١٦٧ گه‌رمیان)، (٢٩٨٥ دهۆک)، (٦٨ هه‌ڵه‌بجه) ٣. تووشبوو: (٥٧٤ تووشبووى نوێ) (١٢١ هه‌ولێر) (٦٨ سلێمانی، ٢١ گه‌رمیان) (٣٣٦ دهۆک) (٢٨ هه‌ڵه‌بجه) ٤. چاکبوون: (٢٩٩ چاکبوون) (٢٢١ هه‌ولێر) (٢٦ سلێمانی، ٢٧ گه‌رمیان) (٢٥ هه‌ڵه‌بجه) ٥. مردن: (٢١ مردن) (٧ هه‌ولێر) (١٠ سلێمانی، ١ ڕاپه‌ڕین) (٢ دهۆک) (١ هه‌ڵه‌بجه) ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ ده‌رچوو) پشکنین ٣٤٣٧٣٥ (١٣٣٨٠٩ هه‌ولێر، ٩٢٧٢٠ سلێمانی، ١١٣٩٥٠ دهۆک، ٣٢٥٦ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ٣٢٢١٠ (١٢٩٠٢ هه‌ولێر، ١٢٦٤٥ سلێمانی، ٥٦٢٠ دهۆک، ١٠٤٣ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ٢٠٤٩٢ (٩١٠٦ هه‌ولێر، ٨٤٨٥ سلێمانی، ١٩٤٦ دهۆک، ٩٥٥ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ١٠٥١١ (٣٣٤٥ هه‌ولێر، ٣٤٩٧ سلێمانی، ٣٥٩٩ دهۆک، ٧٠ هه‌ڵه‌بجه) مردن ١٢٠٧ (٤٥١ هه‌ولێر، ٦٦٣ سلێمانی، ٧٥ دهۆک ، ١٨ هه‌ڵه‌بجه) بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى تر داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ٦ى ئه‌یلول ٢٠٢٠
ھاوڵاتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند دەسەڵات دەداتە بەڕێوەبەری فەرمانگەکان بۆ دەوامی فەرمانبەران سیستمی (تناوب) بەکاربێنن بەو مەرجەی کاریگەری نەبێت لەسەر راییکردنی کاری ھاوڵاتیان. دەقی راگەیەنراوی پاریزگای سلێمانی بۆ/ هەموو یەکە کارگێڕیی و بەڕێوەبەرایەتیە گشتیی و فەرمانگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بابەت/ کاتی دەوامکردن ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٥٢) لە (٥/ ٥/ ٢٠٢٠)دا: ١-دەوامی فەرمیی لە فەرمانگەکانی دەوڵەتدا هەفتانە لە ڕۆژی یەکشەممە تا ڕۆژی پێنجشەممە دەبێت. ٢-دەسەڵاتی تەواو دراوە بە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان، بەڕێوەبەرە گشتییەکان، بەڕێوەبەری هەر دامودەزگایەکی دەوڵەت؛ أ-پاڵپشت بە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی خۆیان پابەندی سەعاتی دەوامکردنی ڕۆژانە دەبن. ب-ڕێژەی دەوامکردنی فەرمانبەران بەپێی پێویستیی فەرمانگەکان و بەپێی ژمارەی میلاکەکانیان بەشێوەی نۆرە (تناوب) دەبێت، بەمەرجێک نەبێتە هۆی وەستانی کاری فەرمانگەکان و دواکەوتنی مامەڵەی ڕۆژانەی هاووڵاتیان. ٣-دەوامکردن لە هەموو فەرمانگەکاندا بە ڕەچاوکردن و پابەندبوون بە ڕێکارە تەندروستیی و خۆپارێزییەکانی پەتای کۆرۆناوە دەبێت. لەگەڵ رێزدا... د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ٦ / ٩ / ٢٠٢٠
هاوڵاتى وەزارەتی پلاندانانی عیراق پرۆژە بودجەی ساڵی 2020ی بۆ ئەنجومەنی وەزیران نارد، بە مەبەستی ناردنی بۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەری به‌ڵام 80 تریلیۆن دینار كورتهێنانی هەیە. ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه، 6ئه‌یلولى 2020 بریكاری وەزیری پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند پرۆژە بودجەی گشتیی ئەمساڵ 2020، كە وەزارەتی دارایی ناردی بۆ ئەنجومەنی وەزیران، 80 تریلیۆن دینار كورتهێنانی هەیە. ماهر حەماد، بریكاری وەزیری پلاندانانی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاندووە، "پرۆژە بودجەی گشتیی ئەمساڵ 2020، كە وەزارەتی دارایی ناردی بۆ ئەنجومەنی وەزیران، هەمان ئەو پرۆژەیەی پێشووە بەڵام 80 تریلیۆن دینار كورتهێنانی هەیە". ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، "ناردنی پرۆژەبودجەی 2020 گرنگە هەروەها سەرەموچە و پلەبەرزكردنەوەی تەواوی فەرمانبەران لەخۆ دەگرێت، بەڵام ئەو ژمارەیەی بۆ دامەزراندن بڕیاری لەبارەوە درابوو دەگوازرێتەوە بۆ بودجەی ساڵی 2021". ئەوەش ئاشكراكراوە، بە پشت بەستن بەو پرۆژە بودجەیەی ئێستا ئامادەكراوە، پرۆژە بودجەی ساڵی 2021 ئامادە دەكرێت. بەرپرسانی حكومەتی عێراق، دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2020یان بۆ سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت گەڕاندەوە.
هاوڵاتى سوپای توركیا و میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی باره‌گاكانی شه‌ڕڤانان له ناوچه‌کانى گرێ سپی به چه‌كی قورس بۆردومان ده‌کات. ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه، 6ئه‌یلولى 2020 رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سه‌ربه حكومه‌تی سوریا بڵاویكرده‌وه كه تۆپخانه‌كانی توركیا و میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی گونده‌كانی قه‌زعه‌لی و قه‌رنه‌فل و بیئرعه‌ره‌بیان له رۆژئاوای شاری گرێ سپی به سه‌ختی بۆردومانكردووه و زیانی مادیی زۆری به‌دواوه بووه. راشیگه‌یاندووه كه بۆردومانه‌كان باره‌گاكانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیشی كردووه‌ته ئامانج. هه‌روه‌ها بۆردومانه‌كه شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیشی گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاواره بوون و ماڵ‌وحاڵیان جێهێشتووه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق دانده‌نێت به‌وه‌ى کێشه ناوخۆییه‌کانى گۆڕان قوڵترن و ده‌شڵێت:" که‌مینه‌یه‌کى بڕیاربه‌ده‌ستى ناو گۆڕان ده‌یانه‌وێت پاشکۆى ده‌سه‌ڵات بن". دواى کێشه‌کانى ئه‌مڕۆى نێو کۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان، یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق بابه‌تێکى به ناونیشانى "کێشه‌کان قوڵترن" بڵاوکرده‌وه. یوسف محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له جڤاتى نیشتیمانیى گۆڕان ڕویدا، جارێکى تر دوپاتى بونى دو دونیابینیى جیاواز ئه‌کاته‌وه له‌ناو کۆى ده‌سته‌بژێرى سیاسى و حیزبیى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌کى گشتی. گروپێک پێیان وایه که بون و مانه‌وه‌یان په‌یوه‌سته به مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات و گه‌ر له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بن هیچ نین و هیچیان پێناکرێت. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌مانه هه‌مو شتێک ئه‌که‌ن بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات". هه‌روه‌ها نووسیوێتی: "به‌داخه‌وه ده‌سته‌بژێرێکى که‌مینه له بڕیاربه‌ده‌ستانى ناو گۆڕان و به‌شێک له نوێنه‌ره‌کانى له‌ناو ده‌سه‌ڵات، خه‌ریکى به‌ته‌قلیدى کردنى ڕوئیا و بیرکردنه‌وه و هه‌ڵوێستى گۆڕانن له‌ڕێى زاڵکردنى تێڕوانینى یه‌که‌م له‌ناو بڕیاردانى سیاسیى گۆڕان. بێ‌ئاگا له‌وه‌ى ئه‌مانه هه‌رچییه‌ک بکه‌ن، ناتوانن ببنه خاوه‌نى ده‌سه‌ڵاتى ڕاسته‌قینه له هه‌رێم که دابه‌ش کراوه بۆ دو زۆنى ده‌سه‌ڵاتى تاک حیزبی. ئه‌مانه به‌م هه‌وڵانه‌یان هیچ ناچننه‌وه جگه له پاشکۆیه‌تیى ده‌سه‌ڵات. ئه‌مانه بڕوایان به پرنسیپه سه‌ره‌کییه‌کانى گۆڕان نییه که سه‌ره‌کیترینییان چه‌سپاندنى سیستمى په‌رله‌مانى و به‌هێزکردنى دامه‌زراوه‌کانى چاودێرییه". ده‌رباره‌ى کێشه‌که‌ى نێو کۆبوونه‌وه‌که‌ى جڤاتى نیشتمانى گۆڕانیش ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ هاوڕێمان دکتۆر غالب نوێنه‌رایه‌تیى ئێمه و ده‌نگده‌رى گۆڕان و جه‌ماوه‌رى ناڕازى کرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سته‌بژێره بچوکه‌ى بۆ یه‌ک جاریش خۆیان له مه‌نگه‌نه‌ى ده‌نگى هاوڵاتییان نه‌داوه و بایه‌خى متمانه‌ى ده‌نگده‌ران نازانن و، ئه‌شیانه‌وێ بڕیاره چه‌وته‌کانى خۆیان به‌سه‌ر نوێنه‌رانى هه‌ڵبژێردراوى خه‌ڵکدا بسه‌پێنن". یوسف محه‌مه‌د داوا له "دڵسۆزانى گۆڕان" ده‌کات که "بیر له داهاتوى ئه‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه بکه‌نه‌وه که تادێ له‌ڕێچکه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى خۆى لاده‌درێ و، پێویسته ئه‌وانه‌شى ئه‌یانه‌وێ دۆخى ئێستاى گۆڕان چ له ده‌سه‌ڵات و چ له‌ناوخۆى خۆى هه‌روا به‌رده‌وام بێ هه‌ر له ئێستاوه ئه‌و ئاڵنگارییه قه‌بوڵ بکه‌ن که خۆیان کاندید بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتو تا حه‌جمى راسته‌قینه‌ى متمانه‌یان لاى جه‌ماوه‌رى گۆڕانخواز بۆ ده‌رکه‌وێ".
هاوڵاتى وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند:" سه‌ربارى خراپبوونى دۆخى خه‌ڵک، به‌ڵام باشتر وایه له حکومه‌تدا بمێنینه‌وه"، ده‌شڵێت:" هه‌نگاوه‌کانى چاکسازى به دڵى گۆڕان نییه". ئه‌مشه‌و شه‌ممه 5ى ئه‌یلول عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى کۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانى حزبه‌که‌ى کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى سازکرد و رایگه‌یاند :"به‌شداریکردنى گۆڕان له حکومه‌تدا له‌سه‌ر بنه‌ماى پلانى گۆڕان و چاکسازیکردن بووه، هه‌نگاو نراوه بۆ چاکسازى به‌ڵام هه‌نگاوه‌کان به دڵى گۆڕان نییه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد:" خه‌ڵک به گشتى نیگه‌رانه له‌و دۆخه‌ى که هه‌یه و دۆخیشیان خراپتر بووه، به‌ڵام گۆڕان به نیازنییه له حکومه‌ت بکشێته‌وه و هه‌نگاوى مانه‌وه‌مان له حکومه‌ت له چاکسازى نزیکترمان ده‌کاته‌وه نه‌ک هه‌نگاوى کشانه‌وه".
هاوڵاتى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاند، پشتیوانى له هه‌ر هه‌نگاوێکى حکومه‌تى عێراق ده‌کات به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى یاسا و کۆکردنه‌وه‌ى چه‌که نایاساییه‌کان. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى ئه‌یلولى 2020 نورى مالیکى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانێتى ده‌وڵه‌تى یاسا له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی:" پشتگیرى و پشتیوانى هه‌ر هه‌نگاوێکى حکومه‌ت ده‌که‌ین، بۆ کۆکردنه‌وه‌ى چه‌که نایاساییه‌کان و ده‌ستگیرکردنى له‌یاسا ده‌رچوه‌کان و ئه‌و که‌سانه‌شى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رییه‌وه داواکراون". ئه‌مڕۆ ئۆپراسیۆنێکى ئه‌منى به‌مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌ک له پارێزگاکانى به‌غدا و به‌سڕه ده‌ستپێکردووه‌و بڕیاره ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و چه‌کانه‌دا بگرن که به نایاسایى لاى هاوڵاتیان هه‌یه. پێشتر لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق رایگه‌یاندبو، ئه‌مڕۆ ئۆپراسیۆنێکى ئه‌منیان له پارێزگاکانى به‌غدا و به‌سڕه ده‌ستپێکردوه به‌مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌که نایاساییه‌کان.
هاوڵاتى به فه‌رمانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕى پێنج سه‌د ملیۆن دینار بۆ ته‌ندروستى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان ده‌کرێت. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکیدا که کۆپیه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه، تێیدا هاتووه که ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى ئه‌یلولى 2020 به فه‌رمانى (مه‌سرور بارزانی) سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى کۆرۆنا، بڕى پێنج سه‌د ملیۆن دینار بۆ ته‌ندروستى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانکرا. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که" ئه‌و بودجه‌یه بۆ ئامێر و پێداویستى پزیشکى پێویست، که به‌شێکه له بودجه‌ى فریاگوزارى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆرۆنا که بۆ ده‌ڤه‌ر و پارێزگاکانى هه‌رێم ته‌رخانکراوه. "
هاوڵاتى به‌یارى ملازم عومه‌ر پرۆژه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رى بنه‌ره‌تى کێشه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و گۆڕینى سیسته‌مى حوکمڕانى ڕابگه‌یه‌نێت. بڕیاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه 6ى ئه‌یلولى 2020 کاتژمێر 10:30 خوله‌کى سه‌رله‌به‌یانى له‌ناو باخچه‌ى سه‌راى سلێمانى، به‌یار عومه‌ر عه‌بدوڵا(به‌یار ملازم عومه‌ر) کۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى رێکبخات به‌مه‌به‌ستى راگه‌یاندنى پڕۆژه‌یه‌کى سیاسى بۆ گۆڕینى سیستمى حکومرانى له‌هه‌رێمى کوردستان. ده‌سته‌یه‌ک له رۆشنبیران یاساناس و مافپه‌روه‌ر ، که‌سایه‌تى سیاسى ... ماوه‌ى ساڵێکه و له هه‌وڵى ڕێگه‌چاره‌ى کێشه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندان و دواجار به پرۆژه‌یه‌ک فکرى گۆڕانکارى ده‌خه‌نه‌ڕوو به پێى ماده‌ى 119 ى ده‌ستورى عێراق و به یاساى ژماره 13 ى ساڵى 2008 که تایبه‌ته به رێکاره‌کانى دروستکردنى هه‌رێم له عێراقدا کار ده‌که‌ن. پڕۆژه‌ى به‌هه‌رێم کردن پڕۆژه‌یه‌کى گشتگیره بۆ هه‌موو کوردستان، به‌تایبه‌ت سلێمانى و گه‌رمیان و راپه‌رین تا خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى هه‌بێت. پڕۆژه‌که‌ى به‌یار ملازم عومه‌ر هاوشێوه‌ى کانتۆنه‌کانى رۆژئاڤایه که خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى له داهات و خه‌رجییه‌کاندا هه‌بێت.
