هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا کۆده‌بێته‌وه. سه‌ردانه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌غدا، دواى ئه‌وه دێت که ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا بڕیاریدا سه‌ردانى عێراق بکات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق کۆببێته‌وه. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق ده‌ستى که‌وتووه، بڕیاره کاتژمێر 2ى پاشنیوه‌ڕۆ ماکرۆن له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى سه‌رکرده سیاسییه‌کانى عێراق کۆببێته‌وه بڕیاره نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق کۆده‌بێته‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆکى په‌رله‌مان به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆککۆمارى عێراق کۆببێته‌وه.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات و حیزبى ئیراده‌ى میللى رووسیا رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو لێکتێگه‌یشتنێکیان واژوو کردووه‌و چه‌ندین خاڵى گرنگ له‌خۆ ده‌گرێت. قه‌درى جه‌میل، ئه‌میندارى گشتى حیزبى ئیراده‌ى گه‌ل رایگه‌یاند رێکه‌وتنه‌که به‌بێ نێوه‌دگیرى هیچ لایه‌ک بوه تیایدا هاتووه که سوریا ده‌وڵه‌تێکى یه‌کگرتووه به‌هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه. خاله‌کانى رێکه‌وتنه‌که: یه‌که‌م: سوریاى نوێ، سوریایه‌کى یه‌کگرتووه به گه‌ل و خاکه‌وه، ده‌وڵه‌تێکى دیموکراتیه و مافى هاونیشتیمانیان به‌شێوه‌ى یه‌کسان و عه‌داڵه‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى پارێزراوه، شانازى به پێکهاته‌کانى ده‌کات که ( عه‌ره‌ب، کورد، سریان وئاشوری، تورکمان و ئه‌رمان و شه‌رکس) ده‌گرێته‌وه، ده‌ستوره‌که‌ى دیموکرتیه و بنه‌ماى لامه‌رکه‌زى جێبه‌جێده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى گه‌ل خۆى ده‌سه‌ڵاته‌کانى به‌کاربهێنێت. دووه‌م: چاره‌سه‌رى سیاسى تاکه ده‌رچه‌یه بۆ قه‌یرانى سوریا، ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌ش پشت به‌ده‌ستێت به سه‌روه‌رى گه‌ل به‌هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه و دیاریکردنى چاره‌نوس به‌لایه‌ن گه‌لى سوریه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ردوو لا پشتگیرى بریارى 2254 ده‌که‌ن له‌نێویاندا راگه‌یه‌نراوى جنێف، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته لایه‌نه‌کانى تر‌ى ئۆپۆزسیۆن به‌شداریپێکردن له‌گفتوگۆکان له‌نێویان ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات. کۆتایى هێنان به‌هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێکى ده‌ره‌کى و داگیرکاری، بۆ گه‌یشتن به ده‌رچونى هه‌موو هێزه ده‌ره‌کیه‌کان له خاکى سوریا. سێیه‌م: ده‌وله‌تى هاوڵاتى و یه‌کسانى له سوریا جه‌خت له‌سه‌ر جۆرایه‌تى کۆمه‌لگه‌ى سورى ده‌کاته‌وه، وه پابه‌ند بونى به چاره‌سه‌رى دیموکراتى پرسى کورد له سوریا به‌گوێره‌ى رێکه‌وتن و به‌لگه نامه‌نێوده‌وله‌تیه‌کان و داننانى ده‌ستورى به‌مافه‌کانیان، هه‌روه‌ها پێویسته مافى ئاشورى و سریان و پێکهاته‌کانى تریش پارێزراو بێت. چواره‌م: ئیداره‌ى خۆسه‌رى له باکور و رۆڤهه‌ڵاتى سوریا پێویستیه‌کى بابه‌تى و کۆمه‌لگاییه، په‌یوه‌ندیداره به‌و بارودۆخه‌ى سوریاى پێدا تێده‌په‌رێت. پێویسته سود له‌و ئه‌زمونه‌ى خۆ به‌رێوه‌به‌رییه وه‌ربگیرێت به‌دیوى ئیجابى وسلبیه‌وه، وه‌ک شێوازێکى حکومرانى گه‌ل، پێویستیشى به‌گه‌شپێدان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى گشتی. پێنجه‌م: سوپاى سوریا دامه‌زراوه‌یه‌کى نیشتیمانى گشتیه، هه‌ڵگرتنى چه‌ک بۆ ئه‌و یه‌کلاده‌کرێته‌وه و هیچ ده‌ستێوه‌ردانێک له سیاسه‌ت ناکات، پێویسته سوپاى سوریاى دیموکرات له‌پێکهاته‌ى هه‌بێت، که به‌شداریه‌کى کاراى له شه‌رى تیرۆکردووه و کار بۆ پێکه‌وه ژیانى ئاشتیانه ده‌کات. له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و رێکه‌وتنه هه‌ردوو لایه‌ن رێکه‌وتن بۆ به‌هێ.کردنى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى له‌سه‌ر ئاستى سیاسى و له‌سه‌ر ئاستى کارى هاوبه‌ش، هه‌ردوو لا جه‌خت له‌سه‌ر پێویستى کارى هاوبه‌ش ده‌که‌نه‌وه که گه‌ره‌نتى به‌شدارى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات بکات له پرۆسه‌ى سیاسى به هه‌موو ورده‌کاریه‌کانه‌وه له‌سه‌رى هه‌مووشیان لیژنه‌ى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستور
هاوڵاتى نرخى ئه‌مپێری کاره‌باى موه‌لیده ئه‌هلییه‌کان له مانگى ئابدا له‌نێوان سێ هه‌زار و پێنج سه‌د بۆ چوار هه‌زار دیناردا ده‌بێت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلولى 2020 لیژنه‌ى دیاریکردنى نرخى موه‌لیده ئه‌هلییه‌کان کۆبوه‌وه، به پێى نرخى گازوایل نرخى کاتژمێرێک ئه‌مپێرى موه‌لیده به (33.5) سى و سێ دینار و نیو بۆ مانگى هه‌شت (ئاب) دیاری‌کرا، که به تێکڕایى موه‌لیده ئه‌هلییه‌کان له‌نێوان (105) بۆ (120) کاتژمێر کاریان کردوه، به‌مه‌ش نرخى ئه‌مپێرێک کاره‌با له‌نێوان سێ هه‌زار و (500) دینار چوار هه‌زار دیناردا ده‌بێت. به‌پێى پێدان و دابینکردنى کاره‌با بۆ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییکانه‌وه، نرخى ئه‌مپێرێک کاره‌با له گه‌ڕه‌کێک بۆ گه‌ڕه‌کێکى دیکه جیاواز ده‌بێت. سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ى کارکردنى موه‌لیده‌کان بۆ مانگى ئه‌یلول هه‌رکاتێک کاره‌باى نیشتمانى کوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییه‌کان کاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بکه‌ن، له‌کۆبونه‌وه‌که‌شدا ئه‌و خاڵه دوپاتکرایه‌وه، که پێویسته پاش کوژانه‌وه‌ى کاره‌باى نیشتمانى (10) خوله‌ک زیاتر به‌سه‌ر کارپێکردنى موه‌لیده تێنه‌په‌ڕێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌رپێچیکار روبه‌ڕوى یاسا ده‌کرێته‌وه.
هاوڵاتى ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا گه‌یشته به‌غدا و بڕیاره به جیا له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق و سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان کۆببێته‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلوولى 2020 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات و له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا کۆده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ماکرۆن بڕیاریدا سه‌ردانى عێراق بکات. ئیمانیۆل ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا پرسى تورکیا و هێرش و له‌شکرکێشییه‌کانى له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان تاوتوێ ده‌کات.
ھاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سبەینێ چوارشەممە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بەغدا کۆدەبێتەوە. ئەوەش دوای ئەوەی ماکرۆن بڕیاریداوە سەردانی عێراق بکات. ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، جیاواز لە سەردانەکانی پێشووتری سەرکردەکانی فەرەنسا، ئەمجارەیان ماکرۆن پلانی نییە سەردانی هەولێر بکات، بەڵام چاوەڕێدەکات سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان بچنە بەغدا بۆ بینینی ماکرۆن. هەرێمی کوردستان و فەرەنسا پەیوەندییەکی مێژووییان هەیە و ساڵی رابردوو لە سەرەتاکانی مانگی تەممووز، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئیلیزێ لە فەرەنسا لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن پێشوازیی لێ‌کرا. ماکرۆن تەنیا یەک رۆژ لە عێراق دەمێنێتەوە. بابەتی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکەی عێراقی پرسی سەروەریی خاکی عێراق دەبێت، کە چاوەڕێ دەکرێت گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەنێو خاکی عێراق و سنووربەزاندنی سوپای تورکیا بێت کە بەم دواییانە چەند جارێک بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە. لەکاتی دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش، ئیمانوێل ماکرۆن لەرێگەی دۆمينيك ماس، كۆنسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی گەیاندە نێچيرڤان بارزانى. لە نامەکەدا ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاندبوو "دەستبەكاربوونتان قۆناخێكی گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان و بۆ هەموو عێراق كە لە سەروبەندی سەقامگیركردن و ئاشتەوایيی كومەڵایەتیدان. دڵنیام ئەزموونی بەڕێزتان لە بەرپرسیاريه‌تییه‌كاندا و هەستی بەڕێزتان بۆ دەوڵەتمەداری، یارمەتیدەر دەبن بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەركە نوێیەتان كە فەرەنسا پشتگیریی تەواوی لێدەكات". سەرۆکی فەرەنسا جەختیکردووەتەوە، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت و گوتبووی "فەرەنسا و كوردستانی عێراق لەڕێگەی پەیوەندیی مێژوویييه‌وه به‌یه‌كه‌وه گرێدراون و جەنگی هاوبەشی دژی داعش ئەم پەیوەندییانەی پتەوتر كرد".
ھاولاتی بڕیارە سبەی بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە ئیمانوێل ماکرۆن فەڕەنسا بکات بکات. سەرۆکایەتی کۆماریش باس لە "پێشنیاری گرنگ" دەکات. بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، "لەو كۆبونەوەیەدا چەندین پرسی گرنگ دەخرێتەڕو کەتێدا سەرۆکی عێراق و سەرۆکی فەرەنسا پێشنیاری گرنگ دەکەن بۆ ھەماھەنگی لەنێوان ھەردو وڵات لەروی سیاسی و ئابوریەوە." عێراق لە ئێستادا بەقۆناغێکی نوێ و ھەستیاردا تێدەپەرێت و لەبەردەم چەندین ئاڵانگاری گەورەدایە. دکتۆر بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق رۆڵی یەکلاییکەرەوە دەبینێت لە نیوەندگیری کێشە سیاسی و ئابورییە کەڵەکەبوەکانی عێراقدا.
ھاوڵاتی ماسیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد رایگەیاند ئەگەر گوتارە توندڕەوانەكان لە عێراق سەركەوتووبن، ئەمریكا بەزۆر دۆسێدا دەچێتەوە. نەك بەتەنھا لەنێوان بەغدا و واشنتۆن، بەڵكو لەنێوان عێراق و هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی. باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد سیشەممە ڕایگەیاند "هێزەكانی ئەمریكا بۆ هەمیشە لە ڕووی سەربازییەوە لە عیراق نامێننەوە و لە كۆتایی جەنگی داعشدان و سەركەوتنی گەورەش بەسەر ئەو گروپە تیرۆریستیە بەدەستهاتووە. ماسیۆ تولەر باسی لەوەشكرد ، ئەگەر وتارە توندڕەوانەكان لە عێراق سەركەوتووبن، ئەمریكا بەزۆر دۆسێدا دەچێتەوە نەك لەنێوان بەغدا و واشنتۆن بەڵكو لەنێوان عێراق و هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی.
ھاوڵاتی ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی حكومەتی سووریا "سانا" ، ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، بەدەیان بارھەڵگری سەر بە سوپای ئەمەریكا لە عێراقەوە چوونە ناوچەی حەسەکە. ئاژانسەكە ئەوەشی وتووە کە كاروانەكە، كە پێكھاتبوو لە 60 بارھەڵگر و چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی یاوەریان بوون بۆ پاراستنیان و سه‌رجه‌میان سەر بە ھێزەكانی ئەمەریكا بوون، ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ لە دەروازەی وەلید لە ناحیەی یەعروبییە لە نزیك سنووری عێراق چوونە ناو خاكی سووریا. روونیشیكردەوە، ئەو بارھەڵگرانە پێداویستی سەربازی و لۆجستییان لەخۆگرتبوو و بەرەو بنكەكانی ئەمەریكا دەرۆیشتن لە گوندەكانی دەوروبەری حەسەكە".
ھاوڵاتی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر دەوامی قوتابخانەكان دەدرێت. ئالان حەمەسەعید، لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، سبەی لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیار لەسەر دەوامی قوتابخانەكان دەدەین. لەو كۆبونەوەیەدا هەریەك لە پرسەكانی وادەی كردنەوەی قوتابخانەكان، شێوازی كردنەوەیان، ئایا كردنەوەی قوتابخانەكان بۆ سەرجەم قۆناغەكان دەبێت؟، ئایا پێویستە قوتابخانەكان لەكاتی خۆیاندا بكرێنەوە؟، هەروەها چۆن ساڵنامەی خوێندن دیاری بكرێت و چۆن سود لە ڕۆژانی پشووە فەرمییەكان وەربگیرێت، تاوتوێ دەكرێت وەك ئەوەی وەزیری پەروەردە ئاماژەی پێدا. وەزیری پەروەردە ئەوەشی وت، "ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران یان وەزارەتی تەندروستی بەهۆی ڕێكارەكان ڕێگەی نەدا بە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان ئەوا پلاتفۆڕمی خوێندن ئامادەیە". دوپاتیشیكردەوە، خوێندن لە ڕووی ئەلیكترۆنییەوە ئامادەیە و لە هەوڵداین بۆ دروستكردنی ئەپێكی تایبەت بۆ هەردوو سیستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید تایبەت بە پلاتفۆڕمەكە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، 595 تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون و 24 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. لەو ماوەیەدا پێنج هەزار و 275 پشکنین کراون و لە ئەنجامدا 595 تووشبوو دەستنیشانکراون کە بەمشێوەیە بەسەر شارەکان دابەشبوون: هەولێر: 189 تووشبوو سلێمانی: 112 تووشبوو گەرمیان: 33 تووشبوو دهۆک: 231 تووشبوو هەڵەبجە: 30 تووشبوو ژمارەی ئەوانەی چاکبوونەوە 471 کەسن: هەولێر: 267 کەس سلێمانی: 31 کەس گەرمیان: 37 کەس دهۆک: 109 کەس هەڵەبجە: 27 کەس لە 24 کاژێری رابردوو 24 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: هەولێر: 10 تووشبوو سلێمانی: شەش تووشبوو راپەڕین: سێ تووشبوو دهۆک: پێنج تووشبوو تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 319 هەزار و 125 پشکنینی کۆرۆنا کراون، 29 هەزار و 347 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون کە 18 هەزار و 520 کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و 98 کەسیان مردوون.
هاوڵاتى فیدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراقى رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌که که‌سانێک به‌ناوى جۆراجۆره‌وه خه‌ریکى فریودانى خه‌ڵکن که پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرن که ده‌یان به‌ن بۆ که‌نه‌دا، ئه‌و که‌سانه‌ى ئه‌م کاره ده‌که‌ن به‌شێکیان خۆیان له‌که‌نه‌دان و به‌شێکى دیکه‌شیان له‌تورکیاو عێراقدان. فیدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراقى راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، "ماوه‌یه‌که که‌سانى نه‌فس نزم به‌ناوى جۆراجۆره‌وه خه‌ریکى فریودانى خه‌ڵکین که پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرن که ده‌یان به‌ن بۆ که‌نه‌دا، ئه‌و که‌سانه‌ى ئه‌م کاره ده‌که‌ن به‌شێکیان خۆیان له‌که‌نه‌دان و به‌شێکى دیکه‌شیان له‌تورکیاو عێراق وڵاتانى دیکه‌ن که خه‌ڵک له رێگه‌ى په‌یج وئه‌کاونت و گروپه‌کانى فه‌یسبوکه‌وه فریو ده‌ده‌ن که گوایه ڤیزه‌یان بۆ وه‌رده‌گرن به‌ناوى خوێندن و به‌ناوى ئیش و رێگاى جۆراجۆرى دیکه‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، ئه‌وان رایگشتى راده‌گه‌یه‌نن ئه‌وانه "که‌سانى نه‌فس نزم و دورن له کارى یاساییه‌وه" به‌ناوى خه‌ڵک هێنان بۆ که‌نه‌دا پاره‌یه‌کى خه‌یاڵیان لێوه‌رده‌گرن و دواتریش ئه‌و که‌سانه ناتوانن بگه‌ن به که‌نه‌داو پاره‌که‌یان ده‌خۆن، "لێره ده‌مانه‌وێت پێتان رابگه‌یه‌نین هێنان بۆ که‌نه‌دا له‌رێگه‌ى ئه‌م خه‌ڵکه نه‌فس نزمه‌وه ئه‌سڵ وئه‌ساسى نیه و ته‌نها ئه‌وه‌یه پاره‌که‌تان ده‌خۆن، ئێمه له‌نزیکه‌وه ئاگادارى هاتنى په‌نابه‌ر و کۆچ به‌رانین بۆ که‌نه‌دا". فیدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراقى ئه‌م رێگایانه‌ى بڵاوکردوه‌ته‌وه که هاوڵاتیان ده‌توانن بگه‌نه که‌نه‌دا یه‌که‌م: رێگاکانى کۆچ کردن وه‌ک سه‌رمایه گوزارى و خوێندن و ئیش کردن و خانه‌واده ھه‌ر ھه‌موویان زۆربه روونى له‌سه‌ر سایتى وه‌زاره‌تى کۆچ و په‌نابه‌ران دانراوه به زۆربه‌ى زمانه‌کان دوه‌م: Immigration and citizenship رێگاى دوه‌میش ھاتنى په‌نابه‌رانه. ساڵانه وڵاتى که‌نه‌دا نزیکه‌ى ده ھه‌زار که‌س ده‌ھێنێت بۆ که‌نه‌دا له‌رێگاى ئۆفیسه‌کانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان که له وڵاتانى جۆراو جۆر بنکه‌یان ھه‌یه وه به‌شێکى تر که زیاتر له ئێستا دا خه‌ڵکى په‌نابه‌ر پێى ده‌گاته که‌نه‌دا وه ژماره‌یان نزیک بۆته‌وه به 20 ھه‌زار په‌نابه‌ر به پێى ئامارى 2019 ئه‌م رێگایه‌ش ناوى سپانسۆرى تایبه‌ته که به چه‌ند شێوه‌یه‌ک پێکھاتون. سێیه‌م: رێکخراو گروپى کۆمه‌ڵایه‌تى که له‌لایان حکومه‌تى که‌نه‌داوه رێگه‌یان پێ دراوه ده‌توانن په‌نابه‌ر سپانسۆر بکه‌ن که له وو‌ڵاتى دوه‌مه‌وه خۆى به رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه ناساند بێت و وه‌ک په‌نابه‌ر ناو نوس کرابێت یان به په‌نابه‌رى قبول کرابێت ئه‌م جار ئه‌و رێکخراوانه ده‌توانن ده‌ست به کاره‌کانیان بکه‌ن به پشتیوانى که‌س و کاریان یان رێکخراوه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان نمونه‌ى ئه‌مه‌ش وه‌ک فدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراقی. چواره‌م: په‌نابه‌ر ده‌توانێت له‌رێگه‌ى رێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان یان گروپى پێنچ که‌سى سپانسۆر بکرێت به مه‌رجێک قبوڵى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانى ھه‌بێت له وولاتى دوه‌م. پێنجه‌م: په‌نابه‌ر ده‌توانێت له رێگه‌ى چه‌ندین رێکخراوى تر‌ى که‌نه‌دى کارى سپانسۆرى بۆ بکه‌ن له به‌ر وه‌زعێکى تایبه‌تى که په‌نابه‌ر تێیدا ڕایکردوه وه‌کو که‌یسى مناڵان و ژنانى تایبه‌ت که له ژێر ھه‌ره‌شه دان به تایبه‌ت له‌و وڵاته‌ى دوه‌میش که ژیان ده‌که‌ن که ئه‌مه نسبه‌ته‌که‌ى زۆر که‌مه.
هاوڵاتى په‌رله‌مانى کوردستان هاووڵاتییانى هه‌رێمى کوردستان ئاگادارده‌کاته‌وه که بۆ خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌توانن (CV)ى خۆیان پێشکه‌ش به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى کاروبارى په‌رله‌مان بکه‌ن. په‌رله‌مانى کوردستان له نوسراوێکدا بڵاویکرده‌وه، پاڵپشت به بڕگه‌ى (دووه‌م و سێیه‌م) له مادده‌ى (پێنجه‌م)ى یاساى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ژماره (4)ى ساڵى 2010، ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌کاته‌وه به‌مه‌به‌ستى خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌توانن سى ڤى خۆیان پێشکه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کاروبارى په‌رله‌مان و لیژنه‌کان بکه‌ن له‌ماوه‌ى 15 رۆژدا. هه‌روه‌ها به‌پێى مه‌رجه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان، ده‌بێت ئه‌و که‌سه‌ى سى ڤى پێشکه‌ش ده‌کات هاوڵاتى هه‌رێمى کوردستان بێت و لێى نیشته‌جێ بێت، لانیکه‌م بڕوانامه‌ى سه‌ره‌تایى زانکۆیى هه‌بێت و له بواره‌کانى مافه‌کانى مرۆڤ شاره‌زاو لێهاتوو بێت. هاوکات، به‌پێ مه‌رجه‌کان: "ده‌بێت خوڕه‌وشتى باش بێت و به‌تاوانێک یان که‌تنێکى ئابڕوبه‌ر حکوم نه‌درابێت، هاوکات به‌شدارى له‌و تاوانه‌دا نه‌کردبێت که ده‌سه‌ڵاته داپڵۆسیێنه‌ره‌کان ئه‌نجامیان دابێت".
هاوڵاتى سه‌رۆکایه‌تى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له نووسراوێکى ره‌سمیدا، که ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى کاره‌باى کردووه، به رێژه‌ى 15% له قه‌رزى کاره‌باى هاوبه‌شانى کاره‌با تا 1/11/2020 خۆشبووه. له‌و نووسراوه فه‌رمییه‌ى وه‌زاره‌تى کاره‌بادا هاتووه :" دوابه‌دواى بڕیارى ئه‌م سه‌رۆکایه‌تییه، ژماره (51) له 5/5/2020، ره‌زامه‌ندى درا له‌سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى لێخۆشبوو‌ن له قه‌رزى کاره‌با به بڕى (%15) له هاوبه‌شانى کاره‌با، تا به‌روارى (1/11/2020) بۆ ئاگادارى و کارى پێویست". نووسراوه ره‌سمییه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى دیوان، واژووى ئومێد سه‌باح، سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى به‌سه‌ره‌وه‌یه دوێنێ دووشه‌ممه (31/8/2020) به ژماره (4816) ده‌رچووه. به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم، چه‌ندینجار ئاماژه‌یان به‌وه کردووه ده‌یان ملیار دینارى هاوبه‌شانى که‌ره‌با، نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى کاره‌با.
هاوڵاتى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌به‌رزى ماوه‌ته‌وه‌و بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت نزیکه‌ى 46 دۆلاره. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ى ئه‌یلولى 2020 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 45 دۆلار‌و 93 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکا(ته‌کساس) به 43 دۆلار‌و 21 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 45 دۆلار‌و 74 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. دۆزینه‌وه‌ى ڤاکسینى دژه په‌تاى کۆرۆنا و ململانێکانى چین و ئه‌مه‌ریکا نرخى نه‌وتى خاوى به‌رز کردووه‌ته‌وه. چاودێرانى بازارى نه‌وتى خاو ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن تا کۆتایى مانگى ئه‌یلول نرخى نه‌وتى خاو ده‌گاته 50 دۆلار.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستان ره‌وشى که‌شوهه‌وا و پله‌کانى گه‌رماى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ى پارێزگاکانى راگه‌یاند، به‌پێى پێشبینییه‌کان ئه‌گه‌ری بارینى نمه باران له ناوچه شاخاویه‌کان هه‌یه. که‌شناسى هه‌رێم که‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێى پارێزگاکانى "هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک، که‌رکوک"ه‌وه ئه‌م زانیاریانه‌ى خسته‌روو:
