هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئامارى ڕێژه‌ى تووشبوون و مردن به کۆڕۆنا له هه‌فته‌ى ڕابردوو له هه‌رێم بۆ ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته بڵاوکرده‌وه. به‌پێى ئاماره‌که‌ى ته‌ندروستى له ماوه‌ى 21ى ئاب تا 27ى ئاب له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان 132 که‌س به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، یادکردنه‌وه‌ى رووداوى دڵته‌زێنى عاشوورا هه‌لێکه بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌ى ده‌ستوورى بۆ کێشه‌کان. نێچیرڤان بارزانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ئابى 2020، له هه‌ژمارى خۆى له توویته‌ر رایگه‌یاند: "یادکردنه‌وه‌ى رووداوى دڵته‌زێنى عاشوورا و بیرکردنه‌وه له واتا مرۆییه قووڵه‌کانى له قوربانیدان و دڵسۆزى و به‌هاى به‌رز، هه‌لێکه بۆ وانه‌فێربوون له‌پێناو یه‌کخستنى ریزه‌کان و به‌لاوه‌نانى ناکۆکییه‌کان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کان و ئاسته‌نگه‌کان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌ى ده‌ستوورى بۆ کێشه‌کان، تاوه‌کو سه‌قامگیرى و گه‌شه‌کردن و ژیانى ئاسووده له عێراق به‌دیدێن". عاشوورا له رۆژى ده‌یه‌مى مانگى موحه‌ڕه‌مى رۆژژمێرى کۆچیه‌وه هاتووه به‌هۆى شه‌هیدبوونى حوسێنى کوڕى ئیمامى عه‌لی، کچه‌زاى محه‌ممه‌دى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام (د. خ) له ساڵى 61ـى کۆچى له شارى که‌ربه‌لا له عێراق، باوه‌ڕدارانى شیعه هه‌موو ساڵێک له عاشوورا یادى شه‌هیدبوونى حوسێنى کوڕى عه‌لى ده‌که‌نه‌وه، که یه‌کێکه له دیارترین ئیمامه‌کانى شیعه‌ى دوازده ئیمامی.
هاوڵاتى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ى ئاب رایگه‌یاند، پاڵاوتگه‌ى بێجى به‌ته‌واوى نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه و ئاستى به‌رهه‌مهێنانیش له‌و پاڵاوتگه‌یه ده‌گه‌یه‌ندرێته 280 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێکدا. ئیحسان عه‌بدولجه‌بار له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکردوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى نه‌وت سه‌رکه‌وتو بو له ئاوه‌دانکردنه‌وه و چاککردنه‌وه‌ى به‌شێک له یه‌که‌کانى به‌رهه‌مهێنانى پاڵاوتگه‌ى بێجی، ئه‌ویش به پشت به‌ستن به هه‌وڵ و سه‌رچاوه‌ى ناوخۆیی، ده‌ڵێت:" ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى ئێستاش ده‌ستى له‌و پاڵاوتگه‌یه‌وه ده‌ستده‌که‌وێت 75 هه‌زار به‌رمیله له رۆژێکدا و له‌چه‌ند مانگى داهاتوشدا بۆ 140 هه‌زار به‌رمیل به‌رزده‌کرێته‌وه. هه‌روه‌ها وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ده‌شڵێت:" ده‌ست به نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى پاڵاوتگه‌ى باکور ده‌که‌ن و سه‌رجه‌م پاڵاوتگه‌کانیش یه‌کده‌خه‌ن، یه‌کێک له‌و پاڵاوتگه گرنگانه‌ش پاڵاوتگه‌ى سموده که تواناى به‌رهه‌مهێنانى 140 هه‌زار به‌رمیلى هه‌یه که ده‌توانێت به‌ئۆکتانى 92 به‌نزین به‌رهه‌مبهێنێت". هاوکات، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق باسى له‌وه‌شکردوه، به جێبه‌جێکردن و ته‌واوکردنى سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى پاڵاوتگه و یه‌که‌کانى به‌رهه‌مهێنان له بێجى به‌تایبه‌ت سه‌ڵاحه‌دینى یه‌ک و سه‌ڵاحه‌دینى دوو له‌گه‌ڵ باڵاوتگه‌ى باکور، ئاستى به‌رهه‌مهێنان بۆ 280 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێکدا به‌رزده‌بێته‌وه.
هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى میدیاکان باسى سووتانى باخه‌کانى خه‌مزه‌یان کرد به‌هۆى ته‌قه‌ى کوڕى مه‌لا به‌ختیاره‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه مه‌لابه‌ختیار داواى لێبوردنى له خه‌ڵکى گونده کرد. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ى ئابى 2020 مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌باره‌ى سووتانى باخه‌کانى خه‌مزه هه‌ڵوێستى خۆى ڕاگه‌یاند، له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاماژه به‌وه ده‌کات" ھه‌فته‌ى ڕابوردوو، ھه‌روه‌کو په‌یتا په‌یتا، له پاوان و شاخه‌کانى کوردستان، به ھه‌ر ھۆیه‌که‌وه بووبێ، ئاگر ده‌که‌وێته‌وه، ئاگر له پاوان و ھه‌ندێک ڕه‌ز و باخى خه‌ڵکى دڵسۆزى خه‌مزه که‌وتووه‌ته‌وه، خزمانى خه‌مزه، جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که مه‌فره‌زه‌یه‌کى ئێمه چه‌کى تاقى کردووه‌ته‌وه و ھۆکارى ڕووداوه‌که‌یه. ناوى کوڕى منیش خراوه‌ته ناوانه‌وه". هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار ئاماژه به‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: "کوڕه‌که‌ى من و مه‌فرزه‌که‌ى منیش ھۆکار نه‌بووبن له ڕووداوه‌که، منیش ھه‌ر به خه‌تاى ئه‌وانى ده‌زانم، خه‌ڵکى خه‌مزه مافى خۆیانه به‌رگریى له موڵک و حاڵى خۆیان بکه‌ن، به‌نده له‌و که‌سانه‌م باش باش ده‌زانم که خه‌ڵکى خه‌مزه و ده‌وروبه‌رى چه‌ند جوامێر و دڵسۆزى شۆڕش بوون و ھه‌ن". ڕاشیگه‌یاندووه" داواى لێبووردنیان لێ ده‌که‌م،ڕاگه‌یاندنى نه‌یار و کینه‌له‌دڵه‌کانیش با تێبگه‌ن، ئه‌م کێشه‌یه به نه‌خشه و پیلان نه‌بووه، قه‌تیش له مناڵ و مه‌فره‌زه‌ى من نه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، بۆ ڕاو، یان ڕاو و ڕووت، کارى ناپه‌سه‌ندیان کردبێ. ئه‌مه ھه‌ڵه‌یه‌که و چاره‌سه‌رکردنی، ھه‌رچییه‌کى پێویست بێ ئاماده‌م". ده‌قى په‌یامه‌که‌ى مه‌لا به‌ختیار: داواى لێبووردن له خزمانى خه‌مزه مه‌لا به‌ختیار ھه‌فته‌ى ڕابوردوو، ھه‌روه‌کو په‌یتا په‌یتا، له پاوان و شاخه‌کانى کوردستان، به ھه‌ر ھۆیه‌که‌وه بووبێ، ئاگر ده‌که‌وێته‌وه، ئاگر له پاوان و ھه‌ندێک ڕه‌ز و باخى خه‌ڵکى دڵسۆزى خه‌مزه که‌وتووه‌ته‌وه، خزمانى خه‌مزه، جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که مه‌فره‌زه‌یه‌کى ئێمه چه‌کى تاقى کردووه‌ته‌وه و ھۆکارى ڕووداوه‌که‌یه. ناوى کوڕى منیش خراوه‌ته ناوانه‌وه. من.. ده‌ڵێم: کوڕه‌که‌ى من و مه‌فرزه‌که‌ى منیش ھۆکار نه‌بووبن له ڕووداوه‌که، منیش ھه‌ر به خه‌تاى ئه‌وانى ده‌زانم، خه‌ڵکى خه‌مزه مافى خۆیانه به‌رگریى له موڵک و حاڵى خۆیان بکه‌ن. به‌نده له‌و که‌سانه‌م باش باش ده‌زانم که خه‌ڵکى خه‌مزه و ده‌وروبه‌رى چه‌ند جوامێر و دڵسۆزى شۆڕش بوون و ھه‌ن. داواى لێبووردنیان لێ ده‌که‌م.. ڕاگه‌یاندنى نه‌یار و کینه‌له‌دڵه‌کانیش با تێبگه‌ن، ئه‌م کێشه‌یه به نه‌خشه و پیلان نه‌بووه.. قه‌تیش له مناڵ و مه‌فره‌زه‌ى من نه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، بۆ ڕاو، یان ڕاو و ڕووت، کارى ناپه‌سه‌ندیان کردبێ. ئه‌مه ھه‌ڵه‌یه‌که و چاره‌سه‌رکردنی، ھه‌رچییه‌کى پێویست بێ ئاماده‌م.. به‌ڵام ئه‌و کینه‌له‌دڵانه‌ى کێشه‌که‌یان گه‌وره کرد.. با سه‌یرى خۆیان بکه‌ن.. له گه‌نده‌ڵی.. له زه‌وى داگیرکردن.. له زوڵم و سته‌مکردن له خه‌ڵک، له بێسه‌روشوێنکردنى که‌سانى بێ گوناح.. له‌وپه‌ڕى ڕه‌فتارى ناشرینی.. چى ده‌که‌ن و چی‌یان به خه‌ڵک کردووه.. ئینجا قسه له‌سه‌ر کێشه‌ى وا بکه‌ن.. کوردستان تاڵان کراوه. کوردستان کراوه‌ته گه‌نده‌ڵستان.. به‌ھه‌زار پۆلیسى دارستانه‌کان، ناتوانن ڕێگه له به‌رپرسه ڕاوچییه‌کان بگرن.. ڕه‌وه ئاسک و ڕه‌وه حه‌یوانه کێوى و ڕه‌وه که‌روێشک و پۆله که‌و.. قه‌ڵاچۆ نه‌که‌ن.. سه‌دان ھه‌زار دۆنمى دارستان و له‌وه‌ڕستان و کێوه‌کانیش به‌تاڵان براون.. به‌داخه‌وه.. نه‌یار و کینه‌له‌دڵه‌کان له دارستاندا.. دره‌ختێک ده‌بینن سوتاوه، به‌ڵام تاڵانکردنى دارستانى کوردستان نابینن. ئه‌وه‌ى بۆ من مایه‌ى نیگه‌رانییه.. ته‌نھا ئه‌وه‌یه.. خه‌ڵکى خه‌مزه.. دڵگران بوون.. چونکه خه‌ڵکه‌که‌ى جارانى خه‌مزه باش ده‌زانن، ئه‌وپه‌ڕى ھه‌وڵم داوه له ژیانى پێشمه‌رگایه‌تى و مه‌ده‌نیدا.. مه‌فره‌زه‌که‌مان و مناڵه‌کانم.. له خزمه‌تى خه‌ڵکدا بن.. له‌گه‌ڵ ڕێزم. دیسان داواى لێبووردن له خه‌ڵکى خه‌مزه‌ى به‌شه‌ره‌ف ده‌که‌م، پشتیوانیشیان لێ ده‌که‌م ھه‌ر داخوازییه‌کیان له حکومه‌ت ھه‌بێ.. یان له خۆم..
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان تووشبوونى 362 که‌س و گیانله‌ده‌ستدانى 25 تووشبووى دیکه‌ى به‌کۆرۆنا راگه‌یاند. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له ئه‌نجامى پشکنینى چوار هه‌زار و 235 که‌س تۆمارکردنى 362 تووشبووى نوێى راگه‌یاندووه. تووشبووه‌کانه په‌تاى کۆرۆنا: هه‌ولێر: 195 تووشبوو سلێمانی: 108 تووشبوو گه‌رمیان: 18 تووشبوو دهۆک: 41 تووشبوو ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى له 24 کاژێردا چاکبوونه‌ته‌وه 582 که‌س: هه‌ولێر: 294 که‌س سلێمانی: 26 که‌س گه‌رمیان: 22 که‌س دهۆک: 229 که‌س هه‌ڵه‌بجه: 11 که‌س 25 که‌سى تووشبووى دیکه‌ى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا هه‌ولێر: 12 تووشبوو سلێمانی: پێنج تووشبوو گه‌رمیان: سێ تووشبوو راپه‌ڕین: یه‌ک تووشبوو هه‌ڵه‌بجه: یه‌ک تووشبوو دهۆک: سێ تووشبوو تاوه‌کو ئێستا له هه‌رێمى کوردستان 303 هه‌زار و 568 پشکنینى کۆرۆنا ئه‌نجامدراون. 27 هه‌زار و 621 تووشبووى کۆرۆنا ده‌ستنیشانکراون که 17 هه‌زار و 386 که‌سیان چاکبوونه‌ته‌وه و هه‌زار و 32 که‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێم ئاشکراى ده‌کات ته‌نها له گۆڕینى به‌کارهێنانى گازوایل بۆ غاز 500 مێگاوات کاره‌بایان زیاد کردووه‌و ده‌شڵێت:" چاکسازى باش له که‌رتى کاره‌بادا ئه‌نجامدراوه‌و رۆژانه 21 کاتژمێرده‌ده‌ینه هاونیشتمانیان". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ى ئابى 2020 ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند:" وه‌زاره‌تى کاره‌با چاکسازییه‌کى باشیان له که‌رتى کاره‌بادا کردووه و ته‌نها له گۆڕینى به‌کارهێنانى گازوایل بۆ غاز 500 مێگاوات کاره‌بامان زیاد کردووه". وته‌بێژى وه‌زاره‌تى راشیگه‌یاند: " له وێستگه‌ى هه‌ڵمیى خه‌باتیش 350 مێگاواتیان زیاد بووه‌و به‌وه‌ش 850 مێگاوات کاره‌بامان زیاد کردووه". ئومێد ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که زیادى کردنى ئه‌م بڕه کاره‌با به‌رهه‌مهێنراوه، واى کردووه بڕى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با له خواستى هاووڵاتییان نزیک ببنه‌وه‌و ئێستا ڕۆژانه 21 کاتژمێر کاره‌باى نیشیمانى ده‌ده‌نه هاونیشتمانیان.
هاوڵاتى وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند:" بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هیچ کۆمپانیایه‌کى بازرگانى نییه‌و ئه‌وانه‌ى وا ده‌ڵێن رۆژانه سه‌رقاڵى به‌ده‌ستهێنانى نایاساییانه‌ى داهاتن له ده‌روازه‌کان و بۆ په‌رده‌په‌شکردنى ئه‌و کاره‌یان ده‌یانه‌وێ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ک خۆیان وێنا بکه‌ن". ئه‌مڕۆ 29ى ئابى 2020 له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا بۆ راى گشتی، عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاندوه: گۆڕان هیچ کۆمپانیایه‌کى بازرگانى نیه و دروشمى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌که دوورخستنه‌وه‌ى ده‌ستى حزبه له بازرگانى و قۆرخکارى وکۆنترۆڵ کردنى بازاڕ له‌لایه‌ن که‌رتى حزبى و که‌سایه‌تیه به‌رپرسه‌کانى حزبه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له هه‌مو که‌س و لایه‌نێکیش ده‌کات گه‌ر هه‌ر جۆره زانیارى و دۆکۆمێنتێکى لایه له‌سه‌ر بونى کارى بازرگانى به‌ناوى گۆڕانه‌وه، پێشکه‌شى راى گشتى و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى بکه‌ن. ده‌قى رونکردنه‌وه‌که: رونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ راى گشتی هاونیشتمانیانى به‌ڕێز، هه‌لسوڕاو و ده‌نگده‌ر و پشتیوانانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ماوه‌یه‌که لێره‌و له‌وێ، هه‌ندێک لایه‌ن و که‌س و ماڵپه‌ڕ، له‌چوارچێوه‌ى شه‌ڕى ده‌رونى دژ به بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و گۆڕانخوازان، پڕوپاگه‌نده‌و درۆى ژه‌هراوى بڵاوده‌که‌نه‌وه، که گوایه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کۆمپانیاى بازرگانى هه‌یه‌و له ده‌روازه‌کان کار ئه‌کات. ئه‌و لایه‌نانه، که‌خۆیان رۆژانه سه‌رقاڵى به‌ده‌ستهێنانى نایاساییانه‌ى داهاتن له ده‌روازه‌کان، بۆ په‌رده‌پۆشکردنى ئه‌و کاره دزێوه‌و دزیکردن له داهاتى گشتى و قوتى هاونیشتمانیان، له‌رێگه‌ى ئۆرگانه‌کانیان وه‌یا ئه‌و که‌سانه‌ى خزاونه‌ته نێو بازنه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان، ده‌یانه‌وێت بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ک خۆیان وێنا بکه‌ن. دیاره ئه‌مه نه‌یه‌که‌م جار و نه دواجار ئه‌بێت بۆ خۆڵکردنه چاوى هاونیشتمانیان و گۆڕانخوازان ئه‌م جۆره پڕوپاگه‌ندانانه ئه‌کرێن. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به پێویستى ئه‌زانێت ئه‌م راستیانه بۆ هاونیشتمانیان و گۆڕانخوازان بخاته روو: یه‌که‌م: بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هیچ کۆمپانیایه‌کى بازرگانى نیه. دوه‌م: بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هیچ کارێکى بازرگانى له‌ده‌روازه‌کان و ده‌ره‌وه‌ى ده‌روازه‌کان ناکات. سێیه‌م: بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ئه‌رکى حکومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى ده‌زانێت، هه‌موو ئیجرائاتێکى یاسایى و ئسوڵى پێویست بگرێته به‌ر بۆ کۆتایى هێنان به‌و کاره نایاسایى و دزى کردنه له مه‌رزه‌کان و قۆرخکارى بازاێ و بره‌ودان به کۆمپانیاى حزبی. چواره‌م: دروشمى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه تا ئێستا‌و له ئاینده‌شدا، دوور خستنه‌وه‌ى ده‌ستى حزبه له بازرگانى و قۆرخکارى وکۆنترۆڵ کردنى بازاێ له‌لایه‌ن که‌رتى حزبى و که‌سایه‌تیه به‌رپرسه‌کانى حزبه‌وه. بۆ ئه‌و ئامانجه خه‌باتمان کردوه‌و به‌رده‌وام ئه‌بین. دواجار داوا له هه‌مو که‌س و لایه‌نێک ئه‌که‌ین، گه‌ر هه‌ر جۆره زانیارى و دۆکۆمێنتێکى لایه له‌سه‌ر بونى کارى بازرگانى به‌ناوى گۆڕانه‌وه، پێشکه‌شى راى گشتى و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى بکه‌ن. به‌پێچه‌وانه‌وه، قسه فڕێدان به‌مه‌به‌ستى ناوزڕاندن و تۆمه‌تهه‌ڵبه‌ستن، بۆ په‌رده‌پۆشکردنى راستیه‌کان و ون بونى که‌یسه‌که و ته‌ێ و وشک پێکه‌وه سوتاندن، ناچارمان ئه‌کات په‌نا بۆ رێکارى یاسایى ببه‌ین. وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ٢٩/٨/٢٠٢٠
هاوڵاتى په‌رله‌مانتارانى که‌رکوکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ى ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆکى به‌ره‌ى تورکمانى ره‌تده‌که‌نه‌وه که وتبوی، هاوڵاتییه‌کى شارى که‌رکوک پاش ده‌ستگیرکردنى له‌لایه‌ن هێزه‌کانى دژه تیرۆره‌وه ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه دراوه‌و به‌هۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه. په‌رله‌مانتارانى که‌رکوکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا وتویانه، بڵاوکراوه‌یه‌کى په‌رله‌مانتار ئه‌رشه‌د ساڵحى به‌ته‌واوى ره‌تده‌که‌نه‌وه که له لاپه‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆیه‌وه له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک و گروپه‌کانى واتسئه‌پ بڵاویکردۆته‌وه گوایه هاوڵاتییه‌ک پاش ده‌ستگیرکردنى له‌لایه‌ن هێزه‌کانى دژه‌تیرۆره‌وه ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه دراوه‌و به‌هۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه. ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕو"پاش به‌دواداچونمان و ده‌ستکه‌وتنى به‌ڵگه‌ى ته‌واو ده‌رکه‌وت که خولێخۆشبو (ئوسامه حه‌سه‌ن محه‌مه‌د) له‌خێزانێکى کوردى-تورکمانى له‌به‌روارى 21ى ئاب داخڵى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌نته‌رناشناڵى شارى هه‌ولێر کراوه‌و پرۆتۆکۆڵى چاره‌سه‌رى کۆرۆناى پێدراوه‌و پاشان به‌کاریگه‌رى هه‌مان ڤایرۆس کۆچى دوایى کردوه." ده‌قى رونکردنه‌وه‌که... ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕاى گشتى... دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتار ئه‌رشه‌د ساڵحى له لاپه‌ڕى فه‌رمى خۆیه‌وه له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک و گروپه‌کانى واتسئه‌پ بڵاویکرده‌وه که گوایه ھاوڵاتییه‌ک پاش ده‌ستگیرکردنى له‌لایه‌ن ھێزه‌کانى دژه‌تیرۆره‌وه ئازار و ئه‌شکه‌نجه دراوه و به‌ھۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه. وێڕاى ڕه‌تکردنه‌وه‌ى ته‌واوى بڵاوکراوه‌که‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، بۆ ڕاى گشتى ڕایده‌گه‌یه‌نین که پاش به‌دواداچونمان و ده‌ستکه‌وتنى به‌ڵگه‌ى ته‌واو ده‌رکه‌وت که خولێخۆشبو (ئوسامه حه‌سه‌ن محه‌مه‌د) له‌خێزانێکى کوردى-تورکمانى له‌به‌روارى ٢١ى ئاب داخڵى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌نته‌رناشناڵى شارى ھه‌ولێر کراوه‌و پرۆتۆکۆڵى چاره‌سه‌رى کۆرۆناى پێدراوه‌و پاشان به‌کاریگه‌رى ھه‌مان ڤایرۆس کۆچى دوایى کردوه. ئه‌م لێدوان و بڵاوکراوانه له‌کاتێکدایه که شاره‌که‌مان به دۆخێکى ھه‌ستیاردا تێپه‌ڕده‌بێت و له‌ھه‌موکات زیاتر پێویستمان به لێکنزیکبونه‌وه‌و گه‌یاندنى په‌یامى ئاشته‌وایى و پێکه‌وه‌ژیانه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره ھه‌واڵه بێ بنه‌مایانه خزمه‌ت به که‌رکوک و دانیشتوانه‌که‌ى ناکات جگه له دروستکردنى ڕق و توڕه‌یى و ده‌مارگیرى نه‌ته‌وه‌یى . بۆیه وه‌ک ھه‌میشه جه‌خت له برایه‌تى و پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان پێکھاته‌کانى که‌رکوک ده‌که‌ینه‌وه و دژى ھه‌ر ھه‌وڵێک ده‌وه‌ستینه‌وه که بیه‌وێ تۆوى دوبه‌ره‌کى له‌که‌رکوک بچێنێت. له‌کۆتایدا پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى خانه‌واده و که‌سوکارى خولێخۆشبو (ئوسامه حه‌سه‌ن محه‌مه‌د) ده‌که‌ین و داواکارین په‌روه‌ردگار به به‌ھه‌شتى به‌رینى شادبکات، ئێمه وه‌کو نوێنه‌رانى کورد له‌که‌رکوک لێکۆڵینه‌وه له‌و که‌یسه ده‌که‌ین و جه‌خت له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که ھه‌مو خاوه‌ن حه‌قێک به‌حه‌قى خۆى بگات. ھاوپێچ له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڵگه‌ى پڕۆتۆکۆڵى چاره‌سه‌رى ٩ ڕۆژى کۆرۆناى ناوبراو بڵاوده‌که‌ینه‌وه. نوێنه‌رانى که‌رکوک له‌فراکسیۆنى (ى.ن.ک)
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کاندا جێگیره‌و به رێژه‌یه‌کى که‌م به‌رزو نزم ده‌کات. له‌ئێستادا یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 45 دۆلار‌و 81 سه‌نت له‌بازاره‌کاندا مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها له‌ئێستادا یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکا(ته‌کساس) به 42 دۆلار‌و 98 سه‌نته. هاوکات، له ئێستادا یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 45 دۆلار‌و 84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانتارێکى گۆڕان ده‌ڵێت:"عه‌لى حه‌مه ساڵح ده‌ستى له پۆستى ئه‌ندامێتى جڤاتى نیشتمانى و سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌که کێشاوه‌ته‌وه‌و هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆکێک بۆ فراکسیۆنى گۆڕان به‌هه‌ڵبژاردن یه‌کلاده‌کرێته‌وه". عه‌لى حه‌مه ساڵح سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان دوێنێ پێنجشه‌ممه دوانیوه‌ڕۆکه‌ى نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى له سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان و ئه‌ندامێتى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان ته‌سلیمى خانه‌ى راپه‌راندن کردووه و ره‌زامه‌نیشى له‌سه‌ر دراوه. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى گۆڕان که نه‌ویست ناوى بهێندرێت له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" عه‌لى حه‌مه ساڵح سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان مافى ئه‌وه‌ى هه‌بوو تا 6ى 11ى ئه‌مساڵ سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان بێت، به‌ڵام خۆى ده‌ڵێت هیلاک و ماندووم و که‌سێکى تر با ئه‌و ئه‌رکه بگرێته ئه‌ستۆ". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه به‌شێک له فراکسیۆنى گۆڕان نیگه‌رانن له ئه‌داى حکومرانى به‌م دۆخه‌ى ئێستاوه که موچه له‌کاتى خۆیدا دابه‌ش ناکرێت و گه‌نده‌ڵى هه‌یه، وتیشى:" ره‌نگه کاک عه‌لى یه‌کێک بێت له‌وانه‌ى تێبینى و سه‌رنجى خۆى به هه‌ڵسوراوانى گۆڕان گه‌یاندووه‌و په‌یامه‌کانیشى له‌سه‌ر ئه‌و مه‌له‌فانه روونن". هاوکات، ئه‌ندامێکى دیکه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که هه‌فته‌ى ئاینده له‌رێگه‌ى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان ده‌کرێت و که‌سێکى دیکه دیارى ده‌کرێت و به‌هه‌ڵبژاردن یه‌کلاده‌کرێته‌وه" له‌نێو ئه‌ندامانى فراکسیۆندا هه‌موویان مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته کاندید بکه‌ن". به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، هه‌ریه‌ک له په‌رله‌مانتارانى گۆڕان( به‌ڵێن ئیسماعیل، دابان محه‌مه‌د، شاخه‌وان ره‌ئوف به‌گ، ئاشنا عه‌بدوڵا) خۆیان کاندید ده‌که‌ن بۆ ئه‌و پۆسته، به‌ڵام دوو کاندید زیاتر رکابه‌رى ده‌که‌ن له‌نێویاندا (شاخه‌وان ره‌ئوف به‌گ، دابان محه‌مه‌د).
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى پۆلیسى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات که ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى ناوخۆ که داواى خانه‌نشینى ده‌که‌ن ده‌بێت ته‌مه‌نیان له 45 که‌متر نه‌بێت و کار به‌نوسراوى به‌رزکردنه‌وه‌یان ناکرێت بۆ خانه‌نشین بوونیان. به‌پێى نوسراوێکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى پۆلیسى هه‌رێمى کوردستان که رۆژى 17ى ئابى 2020 ده‌رچووه، ئاماژه‌ى به‌خانه‌نشینکردنى پۆلیس و کارمه‌ندانى ناوخۆ کردوه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌و کارمه‌ندانه‌ى داواى خانه‌نشینى ده‌که‌ن ده‌بێت ته‌مه‌نى 45 ساڵى ته‌واو بکه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه داواکارییه‌کانیان به‌رز نه‌کرێته‌وه. هه‌ر به‌پێى نوسراوه‌که به‌پێى مادده‌ى 7ى به‌ندى سێیه‌مى یاساى چاکسازى له مووچه‌و خانه‌نشینی، ته‌مه‌ن و خزمه‌ت دیارى کراوه بۆ خانه‌نشینی. پۆلیس و کارمه‌ندانى ناوخۆ به‌پێى یاسا به موچه‌یه‌کى که‌م خانه‌نشین ده‌کرێن و له‌ئێستادا وه‌زاره‌تى ناوخۆ خه‌ریکى پڕۆژه‌یه‌که ئاماده‌ى بکات و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکرێت تا ده‌ستکارى موچه‌ى خانه‌نشینى هێزه‌کانى ناوخۆ بکرێت، ئه‌وه‌ش دواى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند:"دۆخێکى ئه‌رێنى له‌په‌یوه‌ندییه‌کانى حکومه‌تى نوێی عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا کازمی‌و حکومه‌تى هه‌رێم هاتۆته پێش". جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ڕۆژنامه‌ى "العربى جدید"ى ڕاگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجام، به‌ڵام به‌ره‌وپێچوونى باش له‌دانوستانه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه. هه‌روه‌ها وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راشیگه‌یاند: "حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یى خۆى نیشانداوه بۆ راده‌ستکردنى نه‌وت به حکومه‌تى عێراق که به‌گوێره‌ى ره‌شنوسى رێککه‌وتنه‌که‌ى نێوان هه‌ردولا رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت‌و 50% داهاتى خاڵه سنورییه‌کانى هه‌رێم راده‌ستى به‌غدا بکرێت". هه‌رچه‌نده هیچ واده‌یه‌کى دیاریکراو بۆسه‌ردانى شاندى هه‌رێم بۆ به‌غدا دیارینه‌کراوه، به‌ڵام به‌وته‌ى په‌رله‌مانتارانى پارتى هه‌فته‌ى داهاتوو شاندى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ڕێککه‌وتن سه‌ردانى شارى به‌غدا ده‌کات.
ھاوڵاتی سه‌رۆكی دیپلۆماسیه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، یه‌كێتییه‌كه‌یان ژماره‌یه‌ك سزا له دژی توركیا ئاماده ده‌كات و چاوه‌ڕی ده‌كرێت له لووتكه‌ی داهاتووی یه‌كێتییه‌كه‌یاندا تاوتوێ بكرێن، كه بڕیاره له 24ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت. ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ململانێكانی نێوان یۆنان و توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست. جۆزیپ بۆریل، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرایكرد، پێده‌چێت رێكاره‌كان ژماره‌یه‌ك به‌رپرس، یان كه‌شتیی یاخۆد به‌كارهێنانی به‌نده‌ره‌كانی ئه‌وروپا له‌خۆ بگرن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "یه‌كێتییه‌كه‌مان به‌وردی دیراسه‌ی هه‌موو ئه‌و چالاكیانه ده‌كات، كه له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به نایاسایی ده‌زانین". ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای ئه‌وه‌ی توركیا به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی وزه‌دا ژماره‌یه‌ك كه‌شتیی كنه و پشكنینی ره‌وانه‌ی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كردووه، گرژییه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان زیاتر بوونه و ئه‌سینا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نقه‌ره به نایاسایی ناوده‌بات.
ھاوڵاتی ژمارەی مردوان نە ڤایرۆسی کۆرۆنا ل ھەرێمی کوردستان ھەزار کەسی تێپەراند، لەماوەی 6 ماگی رابردوودا، زۆرینەی مردوەکانیش لە سێ مانگی رابردوودا بەتایبەتی دوای جەژنی رەمەزان تۆمار کراون. وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە 24 کاتژمیری رابردوودا 458 تووشبووی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون، 561 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 26 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە؛ ژمارەی ئەو تووشبووانەش چاکبوونەتەوە بۆ یەکەمجارە لە ژمارەی تووشبووان زیاتربێت، کۆی گشتی مردوانیش گەیشتە ھەزارو 7 کەس. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوودا چوار هەزار و 617 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، لەو ژمارەیەش 458 تووشبوو دەستنیشانکراون، کە 208 لە هەولێر، 119 لە دهۆک، 116 لە سلێمانی و 15یان لە هەڵەبجە بوون. 26 تووشبووی دیکەی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە، 11یان لە سلێمانی، 9یان لە هەولێر و 6یان لە دهۆک بوون. هاوکات بۆ یەکەمجاریش لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، ژمارەی چاکبوونەوەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە ژمارەی تووشبووان لە رۆژێکدا، زیاترە، بەشێوەیەک کە 561 تووشبوو لە 24 کاژێری رابردوودا چاکبوونەتەوە: لە هەولێر 269 کەس، لە دهۆک 235 کەس، لە سلێمانی 40 کەس و لە هەڵەبجە 17 کەس چاکبوونەتەوە. ئاماری گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە: 27 هەزار و 259 تووشبوون، 16 هەزار و 804 چاکبوونەوە، 1007 مردن. دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان: ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٨٤) ١. کەرەنتین: (٤٠ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین کراون) ٩٥ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە. ٢. پشکنین: (٤٦١٧ پشکنینی نوێ) (١١٧٥ هەولێر)، (٦٢١ سلێمانی، ١٣٨ گەرمیان)، (٢٦٤٨ دهۆك)، (٣٥ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٤٥٨ تووشبووی نوێ) (٢٠٨ هەولێر) (٩٣ سلێمانی، ٢٣ گەرمیان) (١١٩ دهۆك) (١٥ هەڵەبجە) ٤. چاکبوون: (٥٦١ چاکبوون) (٢٦٩ هەولێر) (١١ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان) (٢٣٥ دهۆك) (١٧ هەڵەبجە) ٥. مردن: (٢٦ مردن) (٩ هەولێر) (١١ سلێمانی) (٦ دهۆك) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٧٧٦ دەرچوو) پشکنین ٢٩٩٣٣٣ (١٢١٢٠٧ هەولێر، ٨٥٥٧٠ سلێمانی، ٨٩٧٤٤ دهۆك، ٢٨١٢ هەڵەبجە) تووشبوون ٢٧٢٥٩ (١١٢٩٨ هەولێر، ١١٤٩٨ سلێمانی، ٣٦١٢ دهۆك، ٨٥١ هەڵەبجە) چاکبوون ١٦٨٠٤ (٦٩١٤ هەولێر، ٧٩١١ سلێمانی، ١٢١٦ دهۆك، ٧٦٣ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٩٤٤٧ (٤٠١١ هەولێر، ٣٠١٠ سلێمانی، ٢٣٥٥ دهۆك، ٧٢ هەڵەبجە) مردن ١٠٠٧ (٣٧٣ هەولێر، ٥٧٧ سلێمانی، ٤١ دهۆك ، ١٦ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٨ی ئاب ٢٠٢٠
هاوڵاتى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌هۆى روداوێکى هاتوچۆوه له‌سه‌ر رێگه‌ى دوکان - رانیه ئۆتۆمبێلێکى جۆرى پرادۆ گڕى گرت و به‌و هۆیه‌وه چوار که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى ئابى 2020 له سه‌ر رێگاى دووکان بۆ رانیه روداوێکى هاتووچۆ له نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و چوار که‌س که سه‌رنشینى یه‌کێک له ئۆتۆمبێله‌کان بوون به‌هۆى گڕگرتنى ئۆتۆمبێله‌که‌وه سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا. ئۆتۆمبێله‌که‌ى گڕیگرتووه له جۆرى پرادۆ بووه و خۆى کێشاوه به‌ئۆتۆمبێلێکى بارهه‌ڵگرداو له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله پرادۆکه گڕیگرتوه و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌کانى گیانیان له‌ده‌ستداوه. تیمه‌کانى فریاکه‌وتن و پۆلیسى هاتوچۆ گه‌یشتونه‌ته شوێنى روداوه‌که و لێکۆڵینه‌وه‌کانیان ده‌ستپێکردووه.
