هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئامارى 24 کاژێرى رابردووى تایبه‌ت به ڤایرۆسى کۆرۆناى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، 591 تووشبووى نوێى کۆرۆنا ده‌ستنیشانکراون، 25 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و 370 تووشبوو چاکبوونه‌ته‌وه. به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، له 24 کاژێرى رابردوودا پێنج هه‌زار و 211 پشکنینى تایبه‌ت به ڤایرۆسى کۆرۆنا کراون، ئه‌نجامى پشکنینى 591 پشکنین پۆزه‌تیڤ بوون، که به‌پێى پارێزگاکان به‌مشێوه‌یه: 243 له دهۆک، 169 له هه‌ولێر، 149 له سلێمانى و 30 له هه‌ڵه‌بجه. ده‌قى راگه‌یێندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان: ڕاگه‌یاندراوى (٢٤) کاتژمێرى تایبه‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID19 ژماره (١٨٧) ١. که‌ره‌نتین: (هیچ هاوڵاتیه‌کى نوێ که‌ره‌نتین نه‌کراوه) ٤١ هاوڵاتى له که‌ره‌نتینن له ١ شوێنى جیاواز له پارێزگاى دهۆک ماونه‌ته‌وه. ٢. پشکنین: (٥٢١١ پشکنینى نوێ) (1777 هه‌ولێر)، (٧٠٤ سلێمانی، ١٨٤ گه‌رمیان)، (٢٤٨١ دهۆک)، (٦٥ هه‌ڵه‌بجه) ٣. تووشبوو: (٥٩١ تووشبووى نوێ) (١٦٩ هه‌ولێر) (١١٥ سلێمانی، ٣٤ گه‌رمیان) (٢٤٣ دهۆک) (٣٠ هه‌ڵه‌بجه) ٤. چاکبوون: (٣٧٠ چاکبوون) (٢٥٥ هه‌ولێر) (٥٢ سلێمانی، ٤٣ گه‌رمیان) (٢٠ هه‌ڵه‌بجه) ٥. مردن: (٢٥ مردن) (٩ هه‌ولێر) (١٢ سلێمانی، ١ ڕاپه‌ڕین) (٣ دهۆک) ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى ٢١٨٧١ (٢١٨٣٠ ده‌رچوو) پشکنین ٣١٣٨٥٠ (١٢٥٦٧٤ هه‌ولێر، ٨٧٩٥٠ سلێمانی، ٩٧٣١٩ دهۆک، ٢٩٠٧ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ٢٨٧٥٢ (١١٨٠٠ هه‌ولێر، ١١٩٢٠ سلێمانی، ٤١٣٧ دهۆک، ٨٩٥ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ١٨٠٤٩ (٧٦٨٠ هه‌ولێر، ٨١١٤ سلێمانی، ١٤٤٥ دهۆک، ٨١٠ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ٩٦٢٩ (٣٧١٢ هه‌ولێر، ٣٢٠٦ سلێمانی، ٢٦٤٣ دهۆک، ٦٨ هه‌ڵه‌بجه) مردن ١٠٧٤ (٤٠٨ هه‌ولێر، ٦٠٠ سلێمانی، ٤٩ دهۆک ، ١٧ هه‌ڵه‌بجه) بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى تر داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
سازدانی: ماردین نورەدین ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەبەرئەوەی سوتەمەنی پێویست نیە ناتوانن هەموو یەکەکانی کارەبای هەرێم کارپێبکەن، بەوهۆیەشەوە نزیکەی دوو هەزار مێگاوات یەکەی کارەبایان وەستاوە. ئومێد ئەحمەد لەم چاوپێکەوتنەی هاوڵاتى دا باس لەکارەکانی وەزارەتی کارەباو پیدانی کاتژمیرەکانی کارەبا دەکات، لەگەڵ چەند هەنگاویک کەگرتویانەتە بەر. یەکێک لەو هەنگاوانەی کەباسی دەکات گۆڕینی بەکارهێنانی گازوایلە بۆ غازی سروشتی، کە ئەمە خەرجی لەسەر وەزارەتی کارەبا کەمکردۆتەوە. وتیشی: «خەرجیەکانی گازوایل دەگاتە پێنج بۆ حەوت ئەوەندەی گازی سروشتی، ئەمە لەکاتێکدا غاز کەمتر ژینگە پیسدەکات و کەمتر کار لەتەمەنی یەکەکانیش دەکات». هاوڵاتى: چاکسازییەکانی وەزارەتی کارەبا کەی دەستیپێکردووەو گەیشتۆتە چ قۆناغێک؟ ئومێد ئەحمەد: وەزارەتی کارەباش وەک یەکێ لەوەزارەتە گرنگەکانی حکومەتی هەرێم دەستیکردووە بەجێبەجێکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی، لەسەر ئاستی کارگێڕی پێداچوونەوەی لایەنی خزمەت، لایەنی راژە، لایەنی پلەو ئیمتیازاتی دارایی و کارگێڕی کەدراوە بەکارمەندەکان هەموو ئەوانە پێداچوونەوەی بۆ کراوەتەوە، فەرمانگە بەفەرمانگە خەریکن و لەسەروبەندی کۆتاییەکەیدان کەهەمووی بەرزدەکرێتەوە بۆ وەزارەت، وەزارەت بەدەوری خۆی دەیدا بەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەک لایەنی هەیکەلی وەزارەتەکان تواناکان لەسەر ئاستی کەشوهەوای لەبار لەکاتی لەبار بەپێی پسپۆڕی و بەپێی شەهادە، ئەوانە هەمووی پێداچوونەوەی بۆ کراوەتەوەو دەکرێتەوە بە بەردوەوامی هەتا دەگاتە قۆناغی کۆتایی. لەسەر ئاستی تەکنیکیش وەک گۆڕینی سیستمی کارپێکردنی یەکەکان لەگازوایلەوە کەخەرجیەکی زۆری ویستووە، بۆ غازی سروشتی، بەهەماهەنگی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی، بۆ ئەوەی بتوانین چاکسازیی لەخەرجییەکان و باشترکردنی رەوشی تەکنیکی و دارایی وەزارەت بکەین، دوای ئەو هەنگاوانە رەنگدانەوەیەکی پۆزەتیڤی دەبێت لەسەر بەڕێوەچوونی ئیشەکان، وەزارەتەکانی تریش خەریکن، ئەمە قۆناغێکی باش حکومەت دەباتە پێشەوە کەکۆمەڵێک لەلایەنی گەندەڵی لەبابەتی زیادە خەرجی و بابەتی چاککردنی بەڕێوەبردن کەخزمەتگوزارییەکانی پێ دەچێتە پێشەوە، هەموو ئەمانە ئێستا ئێمە لەوەزارەت خەریکین و هیوادارین بەپاڵپشتی هەموو لایەک بگەینە ئەنجامێکی باش. هاوڵاتى: بەهۆی ئەو هەنگاوانەوە چەند مێگاوات کارەبا زیادیکردووە؟ ئومێد ئەحمەد: بەدڵنیایی لەلایەنە تەکنیکیەکە کەئەوە لایەنێکی دیاری ئەو پڕۆسەیەیە کە باسمکرد، ئێمە لەماوەی رابردوو سەرەڕای قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەوەستاوین، نەک هەر پارێزگاریمان کردووە لەتوانای بەرهەم و تۆڕەکەو خزمەتگوزارییەکانی کارەبا لەو کاتەدا، بەڵکو بەرەوپێشەوە بردوومانە، لەپڕۆسەیەکی کەموێنەدا توانیومانە بەفرۆکەیەکی تایبەت لەکۆریاوە تیمی کۆرییەکان بێنین بۆ بەگەڕخستنەوەی وێستگەی خەباتی هەڵمی بەتوانای (300) مێگاوات، ئێستا لەکاردایە، هەروەها لەپیلانی پێش هاویندا لەگەڵ داناغاز تەنسیقمان کرد بۆ زیادکردنی بەرهەمی غاز کەتوانیمان بەو هۆیـەوە (200-250) مێگاوات کارەبا زیادبکەین، لەگەڵ وێستگەی کۆرمۆرو کێڵگەی خورمەڵە هەمان کارمان کرد کەتوانیمان لەوێش بەنزیکی (200-250) مێگاوات زیاد بکەین، هەموو ئەمانە لەگەڵ ئەو چاکسازییانە، لەگەڵ ئەو پارەیەی کەحکومەت خەرجی کرد بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان، هەرچی زووە ئیشوکاری چاکسازیی لەیەکەکاندا کراو بەسوپاسەوە ئەو پارەیە دابین‌کراو خۆشحاڵانە دەرەنجامی هەبوو، کەئەمە هەمووی کردیە نزیکی (850) مێگاوات. توانای بەرهەم لەهەرێمی کوردستان زیادیکرد، کە لەماوەیەکی زۆر باش‌دا ئەگەر بەراوردی بکەین لەگەڵ قەیرانەکاندا، توانیمان بەو هۆیەوە کاتەکانی پێدانی کارەبا لەدوو سەخترین کاتەکانی مانگی گەرمای ساڵەکەدا کە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی پاریشدا زیاد بکەین. هاوڵاتى: زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا بەهۆی چاکسازییەوە بووە یان زیادکردنی ژمارەی وێستگەکان؟ ئومێد ئەحمەد: گۆڕینی گازوایل بۆ گازی سروشتی ئەوە بۆ خۆی چاکسازییە، پڕۆسێسە و پلانە، ئەوە ریفۆرمێکی گەورەیە لەنێو بەڕێوەبردنی ئیدارەی وزەدا، ئەگەر هەمان ئەو یەکانەی مێگاواتەکە ئێستا کاری پێدەکەیت بەگازوایل کاری پێبکەیت خەرجییەکانی دەگاتە پێنج ئەوەندە بۆ حەوت ئەوەندە، ئەمە لەکاتێکدا غاز کەمتر ژینگە پیس دەکات و کەمتر کار لەتەمەنی یەکەکان دەکات. هاوڵاتى: لەکاتێکدا هەر باسی پێدانی 20-21 کاتژمێر کارەبا دەکرێت ئایا لەپلاندا هەیە موەلیدەی ئەهلی بەتەواوی نەمێنێت؟ ئومێد ئەحمەد: دیدی وەزارەت خۆی ئەوەیە ئێمە شتێکمان هەیە لەوەزارەت پێی دەوترێ ماستەرپلان، ئەگەر سەیری بکەین قۆناغەکانی ئەوەندە جوان دیارە رەنگە کەسێکی تەکنیکی زیاتر تێبگات، پڕۆژە دوو شتی پێویستە پارەو کات، ئەگەر پارەکە هەبێت و کاتەکەت لەبەردەست بێت، کەواتە ئێمە لەساڵێکدا دەتوانین ئەم دەست بەم قۆناغە بکەین لەساڵی داهاتوو، هەمیشە ئامانجێک هەیە لەوەزارەتی کارەبا پێی دەڵێن کارەبای (24) کاتژمێری و کارەبای یەدەگ، ئێمە لەڕووی ژێرخانی بەرهەمەوە نزیکی شەش هەزارو (٧٠٠) مێگاوات بەرهەممان هەیە، بەڵام کەسوتەمەنیەکە بەداخەوە لەگەڵیدا بەهاوشان نەهاتووە، ئەوە ئەوەیە کە لەو دوانەدا بگەیتە ئەو بەرهەمە، لەکاتێکدا کەقەیران هاتووەو گرفت دروست بووە کەوایکردووە پڕۆژەکانمان رابوەستێت لەوێستگەکانی گۆڕین، هێڵەکانی گواستنەوە، ئیشوکاری چاکسازیی، نەبوونی سوتەمەنی دروستدەکات و رامان دەوەستێنێت، لەدواجاردا ئێمە رانەوەستاوین بەپێی ئەو ئیمکانیەتەی کەهەیەو توانا ئەقڵیەکانی وەزارەتی کارەباو توانا مرۆییەکانی و خەمخۆری و دڵسۆزی و جوامێری ستافەکە کەبابەکەیان بردووە بەڕێوەو کارمەندانی چاکسازیی و ئێشکگری وێستگەکان، هەموو ئەمانە بەدەستێک خزمەتگوزاریەکەمان پێشکەش کردووە ئەوەی کەهەبووە، ئەوەی تریش بەدەستێکی تر بیرمان کردووەتەوە کەئەمە زیادبکەین، بۆیە وەزارەتی کارەبا ئامانجەکەی پێدانی کارەبای (24) کاتژمێرییە، کە کارەبا بوو بە (24) کاتژمێر دەتوانین کۆنتڕۆڵی خواست بکەین، ئێمە ئێستا لەناو دەستپێکردنەکەداین، وەزارەت بەسیاسەتە تازەکەی لەکابینەی نۆ بەم ستافەی کەهەیەو بەو توانایەی کەهەیە کار لەسەر زیادکردنی بەرهەم و کۆنترۆڵکردنی خواست و کەمکردنەوەی سەرپپێچیەکان دەکات بۆ بەیەکگەیاندنی خواست و بەرهەم لەخاڵێکدا کاتێک ئەو دووانە بەیەک گەیشتن ئۆتۆماتیکی کارەبا دەبێت بە(٢٤) کاتژمێر. هاوڵاتى: بڕیارە حکومەت لەڕێگەی کەرتی تایبەت کارەبا بدات بەموسڵ ئەم پڕۆژە گەیشتووە بە چی؟ ئەم پڕۆژەیە کار لەکەمکردنەوەی کارەبای ناوخۆی هەرێم ناکات؟ ئومێد ئەحمەد: لەڕابردووشدا ئەم تەنسیق و تەعامولە هەبووە، رۆژگارێک ئێمەش کارەبامان لەوان وەرگرتووە، رۆژگارێکیش هەیە ئێمە کارەبا دەدەین بەوان، ئێمە سەرباری قەیرانەکان ئەمساڵ دۆخی کارەبا بازدانێکی نەوعی بوو توانیمان تواناکانی کارەبا بەرزبکەینەوە و ژێرخانەکەمان شەش هەزارو (٧٠٠)ە، بەڵام لەبەرئەوەی سوتەمەنی پێویست نیە ناتوانین هەمووی ئیش پێبکەین، هەروەها نزیکی (2000) دوو هەزار مێگاوات یەکەمان راوەستاوە، حکومەتی عێراقی لەڕابردوودا ئەوەی کردووە ماوەیەک راوەستا، جارێکی دیکە پێشنیاریان کردەوە وتیان ئەو یەکانەی ئێوە کەڕاوەستاوە سوتەمەنی بۆ دابیندەکەین و کارەباکەی دەبەین، ئێمە لاریمان نەبوو لەمە، تەنیا ئەوە نەبێت کاریگەری نەبێت لەسەر بەرنامەی پێدانی کارەبای هاووڵاتیان و بەهیچ شێوەیەک کاریگەری نەبێت لەسەر تۆڕی کارەبای هەرێم، بەڵکو بەپێچەوانەوە ئەگەر ئێمە مەرجێکمان هەبێت بڵێین دەبێ یەکەیەک لەوێ ئیش بکات و دانەیەک لەوێ، لەپێناوی تۆڕی بەرژەوەندی کارەبای هەرێمە. هاوڵاتى: پێشتر پێشنیازی ئەوە کراوە کارەبا بدرێتە کەرتی تایبەت لەڕووی دابەشکردنەوە؟ ئومێد ئەحمەد: ئەوە شتێکی سروشتی و ئاساییە، رەنگە لەحکومەتی هەرێم یان لەهەرێمی کوردستان وەک سێکتەری کارەبا، رەنگە لەدواوە بین بەبەراورد لەگەڵ دنیا، ژێرخانی کارەبا لای کەرتی تایبەتە، ئێمە تا ئەم دەقەیە بەس وەبەرهێنەرەکان نەبێت کە محەتەی کارەبایان دروستکردووەو کارەبایان لێدەکڕین کەرتی تایبەتەو هیچ شتێکی دیکەمان نییە، بەشداریپێکردنی کەرتی تایبەت سودی زۆرەو لەدنیاشدا پیادە کراوە کەبریتیە لەوەی تۆ لەڕووی توانای دارایی، مرۆیی و ئیداری حوکمەت ئیمکانیەتی نیە ئەمانەی هەبێت، لەدەرەوە دەیهێنێت بەڕێکەوتنێک، بەئەقدێک بەشداری پێدەکات لەبەڕێوەبردنی سیستمەکە لەئیدارەدانی، ئەمە بەکۆمەڵێک مەرجی تایبەتمەند کەئامادەکراوە ئێستا لە کۆتاییەکیدایە کە بەشێوەیەکی وا دارێژراوە زۆرترین قازانجی هاووڵاتی تێدا بێت لەڕووی دارایی، ئاستی خزمەتگوزارییەکان، خێرا بەڕێوەچونی ئیشوکارەکان لەکۆکردنەوەی داهات، لەبەرژەوەندی حکومەت، هەموو ئەمانە لەنێو ئەو دۆکۆمێنتەیشنەدا هەیە. هاوڵاتى: لەکاتێکدا باسی پێوەری زیرەک دەکرێ بۆ پێدانی کارەبای 21 کاتژمێری بۆچی ناوچە هەیە کەکارەبای 16 کاتژمێرە؟ ئومێد ئەحمەد: لەهەرێمی کوردستان یەک ناوچەش نیە نەک بە (١٦) کاتژمێر بەفەرقی یەک کاتژمێر کارەبای کەمتر بێت، مەگەر محاویلەیەک کێشەی هەبێت و سوتابێت مرۆڤیش هەر نەخۆش دەکەوێت و دەچێتە نەخۆشخانە. هاوڵاتى: دابەشکردنی کارەبا لەشارەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر چ بنەمایەکە؟ ئایا جیاوازی لەدابەشکردن هەیە لەنێوان شارەکان؟ ئومێد ئەحمەد: لەماوەی رابردوودا پێدانی کاتەکانی کارەبا هەتا 2015 سەنگی مەحەک بوو، واتا لەزاخۆ ئەگەر (20) کاتژمێر کارەبا هەبووبێت، دەبووایە هەمان کاتژمێر لەهەولێرو سلێمانیش هەبێت، بەڵام لەدواییدا لەساڵی 2016 لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ئەوکات کەبڕوایان وابوو هەر شارێک بەو سەعاتە کارەباییەی کەهەیەتی لەگەڵ شارەکانی تردا یەکسانە، چ رێژەیەکی بەرکەوتووە ئەو رێژەیەی بدەنێ خۆی چاکسازیی دەکات لەنێو سیستەمەکەی خۆیدا و یاریپێکردن و سەرپێچی ناهێڵێت، ونبوون بگێڕێتەوە، کاتەکانی پێدانی کارەبا سەربخات، لەدوای ئەوکاتەوە ئێمە تێستێکمان کرد بۆ هەرێمی کوردستان کەدەرەنجامی تێستەکە سەلماندی هەر شارێک بەم رێژە دیاریکراوە دەبێت کارەبای پێبدرێت، ئەمە تا ئەم دەقەیە ئەمە پیادە دەکرێت، ئەگەرچی ئەوەی ئێمە چەند جارێکی دیکە تێست کراوەتەوە تێستەکە بەعەدالەت وەک خۆی جێبەجێ دەکەین، بەڵام نایشارینەوە لەهەر کاتێکی تردا هەر رێگەیەکی زانستی تر هەبێت لەناوەندە ئەکادیمیەکان، لەزانکۆکان و لەخەڵکی پسپۆڕ هاوکارمان بێت بۆ ئەوەی رێژەی خواستی شارێک دەربێنین بەڕێژەی دانیشتوان، ئێستا بەڕێژەی دانیشتوان جاری واهەیە لەم تێستە ئاماژەی پێنەکراوە، ئەمە چۆن، چونکە شەرت نیە تاکێکی سلێمانی بەقەد تاکێکی هەولێر کارەبا بەکاربهێنێت یان رەنگە تاکێکی دهۆکی کارەبا جیاواز بەکاربهێنێت، ئەمە وەک بەکارهێنانی تاک، بەڵام وەکو دەرهێنانی خواستی شارێک ئێمە بەو رێگا زانستییەی کە هەمانبووە لەوەزارەتی کارەبا بەوپەڕی عەدالەتی و دادپەروەرییەوە جێبەجێمان کردووە، ئەگەر لەداهاتووشدا رێگەیەکی زانستی و ناوەندێکی زانستی هاوکارمان بوو، پێمان بڵێن ئەم رێگە زانستییە هەیە کەخواستی پێدەربهێنێت، ئێمە بەخۆشحاڵییەوە ئەگەر هەموو لایەک رازی بوون پێی جێبەجێی دەکەین.
هاوڵاتى، فرانس پرێس کۆمیتەی فریاگوزاری نێودەوڵەتی داوای لەئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووه بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووریی یه‌عروبییەو رێدان بەهاوکاری پزیشکیی پێویست. (رێکخراوه‌ی کۆمه‌کی مرۆیی کۆمیتەی فریاگوزاری نێودەوڵەتی) داوای لەنەتەوەیەکگرتووەکان کرد بۆ کردنەوەی دەروازەیەکی سنووری بەرەو باکوری خۆرهەڵاتی سوریا (رۆژاڤا) بۆ زیادکردنی ئه‌و پێداویستییە پزیشکیانه‌ی له‌که‌مبوونه‌وه‌دان لەمیانه‌ی زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبووندا بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-19). دەروازەی سنووریی یەعروبییە، کەدەکەوێتە نێوان سوریا‌و عێراق، لەکانونی دووەمدا داخرا دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەژێر فشاری روسیادا دەنگیدا، ئەمەش بووەهۆی کورتهێنانی هاوکاری بۆ ئه‌و هه‌رێمه سورییەی ژێردەسەڵاتی کوردەکان. رژێمی سوریا بەپشتیوانی روسیا ئەو هاوکاریانەی دابەشدەکرێن لەڕێی دەروازە سنوورییەکانەوە بەبێ رەزامەندی ئەوان؛ وەک «پێشێلکاریی» بۆ سەر سەروەرییەکەی دەبینێت. کۆمیتەی فریاگوزاری نێودەوڵەتی رایگەیاند «کۆمیتەکە داوای لەئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووریی یەعروبییە به‌ڕووی هاوکارییەکاندا بۆ رێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-19.» سەرۆکی کۆمیتەی فریاگوزاری نێودەوڵەتی، دەیڤد میلیباند وتی راگرتنەکە، لەتەمموزدا نوێکرایەوە، «کە ملیۆنان کەسی به‌بێ دەرمانی پێویست و کەرەستە تەندروستییەکان هێشتۆتەوە لەناوەڕاستی ئەو پەتایەدا». دەسەڵاتە کوردییەکە (478) حاڵەتی تووشبوونی بە کۆڤید-19 لەناوچەکە تۆمارکرد، له‌نێویاندا (28) حاڵەتی گیانلەدەستدان، بەڵام کۆمیتەی فریاگوزاری نێودەوڵەتی رایگه‌یاند که ژمارەکان لەبەرزبوونەوەدان بەهۆی کەمیی رێژەی پشکنینه‌وه بۆ ڤایرۆسەکە. گروپە مرۆییەکە رایگه‌یاند که راگرتنە چەند مانگییەکەی دەروازەی یەعروبییە بۆته هۆی بەربەستدانان بۆ خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لەناوچەکە، کەتەنیا (13) هەناسەدەری دەستکردو رێژەیەکی کەمی کەرەستەی خۆپارێزیی لێیە. کۆمیتەی فریاگوزاری نێودەوڵەتی بەتایبەتی نیگەرانی دۆخی کەمپی هۆل بوو له‌پارێزگای حەسەکە. کۆمیتەی فریاگوزاری نێودەوڵەتی رایگه‌یاند که‌ناوەندی جیاکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکەمپەکە دووچاری کەمیی کەرەستەی خۆپارێزی و «ژمارەیەکی کەم وێستگەی دەستشووشتن، قەرەباڵغیی قەرەوێڵەکان و سنوورداربوونی توانای ستافەکە» بووەوە. نەتەوەیەکگرتووەکان لەم مانگەدا رایگەیاند کە سێ کارمەندی تەندروستی لەهۆل تووشی ڤایرۆسەکە بوون، دەسەڵاتی کوردیش پێنجشەممە حاڵەتێکی دیکەی تووشبوونی لەوێ راگەیاند. سەرچاوەیەکی پزیشکی لە هۆل وتی دواهەمین حاڵەتی تووشبوون یەکەمین بوو لەنێو دانیشتوانه‌که‌دا. گروپە مرۆییەکان هۆشدارییاندا لەبڵاوبوونەوەیەکی بەرفراوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەباکوری خۆرهەڵاتی سوریا کە ئه‌و قەیرانه مرۆییه‌ی هه‌یه هێنده‌ی دی سه‌ختتر ده‌کات، له‌نێویاندا کورتهێنانی ئاو‌و خواردن و دەرمان. چوار هەفتە لەمەوبەر بەڕێوەبەرییە خۆسەرییەکەی باکورو خۆرهەڵاتی سوریا قەدەغەکردنی هاتوچۆی تەواوی لەناوچەی جەزیرە راگەیاند بۆ رێگریکردن و هێواشکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-19) دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆری تووشبوون تۆمارکران. بەڕێوەبەرییەکە داخستنی تەواوی دامەزراوەکانی راگەیاند، جگە لەوانەی خزمەتگوزاری پزیشکی و لۆجستی دابیندەکەن. جەمیل عەبد چالاکوانێکی دێرەزوور، وتی رێوشوێنەکان پێویستن بەوپێیەی ناوچەی جەزیرە پەیوەندیی راستەوخۆی هەیە بەناوچەکانی دێرەزووره‌وه کە لەژێر کۆنتڕۆڵی رژێمدان. عەبد وتی «رژێم شەفاف نەبووە سەبارەت بەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەناوچەکانی ژێردەسەڵاتیدا، کە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاویان لە رێژەی حاڵەتەکانی تووشبووندا بەخۆوە بینیوە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی میلیشیاکانی سەر بەسوپای پاسدارانیان لێ جێگیرن». وتیشی «ئەندامانی ئەو میلیشیایانە دێنە ناوەوەو دەچنە دەرەوەی خاکی سوریا بەبێ ئەوەی بەپشکنینی تەندروستیدا تێپەڕببن.» ئاماژەی کرد بۆ ئەوەش کە چەند حاڵەتێکی تووشبوون لەمدواییەدا لەڕیزەکانیاندا تۆمارکراوه. وتیشی «هێشتا هەر بەردەوامن لەتێکەڵبوونیان بەمەدەنییەکان لەبازاڕو بۆنە ئایینیەکاندا، کەبه‌رده‌وام بەڕێوەدەچن.» عەبد وتی ئەمە بۆتەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لای مەدەنییەکان کەئەوانیش تێکه‌ڵ به‌خێزان و ناسیاوەکانیان ده‌بن لەو ناوچانەی لەژێر کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرییە خۆسەرییەکەدان. وتی داخستن و تووندکردنی چاودێری له‌دەروازە سنوورییەکان بڕیارێکی دروستە بۆ پاراستنی مەدەنییەکان. عەبد وتی چاوەڕواندەکات «لەداهاتوودا کارەساتێک ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی رژێم بگرێتەوە بەهۆی گوێپێنەدانی رژێم و رێگری له‌ئاشکرابوونی زانیارییەکان». بەرپرسانی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی حکومەت، (999) حاڵەتی توشبوونیان راگەیاندووە کە (48) له‌وانه مردوون، بەڵام وەزارەتی تەندروستی ئەم هەفتەیە دانی بەوەدا نا کە «توانای پشکنینی بەرفراوانیان لەپارێزگاکان» نییە. لە 30ی تەمموز تا 6ی ئاب، وەزارەتی تەندروستی سوریا زیاتر لە (260) حاڵەتی تووشبوونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرد. وەزارەتەکە دانی پێدانا «ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبۆتەوە»و رایگەیاند کەتەنیا (25) هەزار قەرەوێڵەی نەخۆشخانە لەناوچەکانی ژێردەسەڵاتی حکومەت له‌بەردەستدان. بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، لەدیمەشق دکتۆرەکان رایانگەیاند کە دامەزراوە گشتییەکان پڕبوون و ناتوانن نەخۆشی دیکە وەربگرن. سەرۆکی خوێندنگه‌ی پزیشکی له‌زانکۆی دیمەشق، دکتۆر نبوغ عەوا وتی «ئەمە زۆر ترسناکە.» عه‌وا بەپه‌یجێکی فەیسبووکی تایبه‌ت به‌تەندروستی، که‌گۆڕانکارییەکان لەسەر حاڵەتەکانی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتەکەیاندا بڵاودەکاته‌وه، وت «زۆربەی خەڵک دەچنە نەخۆشخانە حکومییەکان بەڵام بەداخەوە هەموو شوێنەکان پڕن.» وتی «ئەو نەخۆشانەی لەدۆخێکی خراپدان ناخرێنە بەشی چاودێریی چڕەوە تا لانیکه‌م نەخۆشێکی تر نەمرێت.» لەحوزەیراندا، رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند کە «نیگەرانە» له‌بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19 لەسوریاو ئاماژەیکرد بە «خراپی ژێرخان و لاوازی سیستمی تەندروستی کە بەهۆی بارگرژییەکانەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە».
لاڤین مەحمود سەرۆکی دیوانی وەزارەتی تەندروستی هۆشیاری دەداتە هاوڵاتیان کەهێشتا کۆرۆنا لە «قۆناغێکی مەترسیدایە» و داوادەکات هاووڵاتیان پابەند بن بەڕێنماییەکانەوەو خۆیان بپارێزن. شەش مانگ تێدەپەڕێت بەسەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەهەریمی کوردستان، لەو ماوەیەدا زیاتر لە (1000) کەس گیانیان لەدەستداوەو نزیکەی (29) هەزار توشبووش تۆمارکراون، ئەوەش لەکاتیدایە هێشتا کیرڤی توشبوون لەهەندی ناوچە روو لەهەڵکشانە. بەرپرسانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لەوەی کەئەگەری هەیە ژمارەی مردن بەکۆرۆنا لەپایزدا زیاتربێت و لەئەگەری سەرهەڵدانی شەپۆلی دووەمیش قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەننەوە وەکو مانگەکانی رابردوو. د.خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی لەلێدوانێکیدا بەهاوڵاتى وت «هاتنی وەرزی پایز لەبەرئەوەی وەرزی ئەنفلۆنزایە، ئەنفلۆزای وەرزیی، زیاتر لەوەرزی پایزدا دەستپێدەکات، لەپاش مانگی (١٠)وە، هەر لەلای ئێمە نا لەوڵاتانی تریش ترسیان هەیە کە لەهەمان کاتدا کۆرۆنا کۆنتڕۆل نەبووە و ئەنفلۆنزاش دەستپێبکات ئەگەری هەیە لەیەک کاتدا تووشی هەردوو پەتاکە ببێت، ئەمە وادەکات ژمارەی تووشبوون زیاد ببێت و ئەگەریش هەیە ژمارەی مردنیش زیادبێت». هەروەها وتی «ئەفلۆنزاش خەڵک دەکوژێت، ئەو ژمارە زۆرە وادەکات رێژەی مردن زیادبێت و بارگرانی زیاتر لەسەر نەخۆشخانەکان دروستببێت، ئەوەیە مەترسیەکە، چونکە تائێستا کۆرۆنا کۆتانی نەهاتووەو چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوە». بەپێی دوا ئاماری وەزەراتی تەندروستی هەرێم تاوەکو ئێستا ژمارەی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە لەهەرێمی کوردستان دەستنیشانکراون گەیشتووەتە (28) هەزار و (161) کەس، (17) هەزارو (679) کەسیان چاکبوونەتەوەو هەزارو (49) کەسیان گیانیان لەدەستداوە. سەبارەت بەگیانلەدەستدان د.خالس قادر وتی «هۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدان لەماوەی دوو مانگی رابردوو بەهۆی کۆرۆناوە بووە، تەنانەت ئەوانەشی تووشی کۆرۆنا بوون و نەخۆشی تریان هەیە هۆکاری مردنەکەیان کۆرۆنا بووە نەک نەخۆشییە درێژخایەنەکە». ئاماژەی بەوەشکرد»ئەوانەشی کەدەڵێن لەکۆرۆنا ناترسین ئەوە ناهۆشیارییە، نەزانیە، زۆربەی ئەوانە کە تووش دەبن زۆر دەترسن کاتێک تووشی دەبن لەئەنجامی ترس تووشی دڵتەنگی بوونە، زۆر بەخراپی باری دەوونییان تێکدەچێت، ئێمە وەک وەزارەت زیاتر پشت دەبەستین بەجێبەجێکردنی رێنماییەکان، دەبێت هەموو لایەک هاوکاربین تا نەهێڵین ژمارەکە زۆرتر بێت بۆئەوەی دەرەقەتی بێین و بتوانین لەنەخۆشخانەکان چارەسەری بکەین». ئەگەرچی چەند ڤاکسینێک لەقۆناغی تاقیکردنەوەدان و وڵاتانی جیهان چاویان لەسەر ئەو ڤاکسینانەیە تاکو بەکاریبهێنن دژ بەڤایرۆسەکە بەمەبەستی خۆپارێزی لەتوشبوون. بەڵام هەرێمی کوردستان پەیوەستە بەهەر بڕیارێک عێراق بیدات سەبارەت بەکڕینی ڤاکسینەکان. د.خاڵس وتی «ئێمە ناتوانین بەسەربەخۆ چاودێری ڤاکسینەکان بکەین، رەنگە هەر ئەو وڵاتە ئامادە نەبێت، لەبەرئەوە ڤاکسینەکە کەدروستدەکرێت کەمە، داواکاریی زۆر لەسەرەو بۆ هەموو ڤاکسینەکان شتێکی مەرکەزییە، ئێمە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ لەسەر خەتین، چونکە کڕینی ڤاکسین شتێکی مەرکەزییە لەبەرئەوەی تائێستاش نەسەلمێندراوە ئەو ڤاکسینانە کاریگەرییان هەیە، ئامادەنەکراون بۆ فرۆشتن تاوڵاتانی تر دەستیان پێبگات بیکڕن». سەبارەت بەبەکارهێنانی پلازمای کەسانی توشبوو و بەکارهێنانی وەکو چارەسەر، وتی»رێژەیەکی تەواومان لەبەردەست نیە بۆ ئەوەی بزانین پلازما رێژەی مردنی چەند کەمکردۆتەوە، چونکە تائێستا هیچ توێژینەوەیەکمان لەسەری نەکردووە، بەڵام کاریگەری باشی هەبووە، نەخۆش هەبووە کەپلازمامان پێداوە سودی لێ نەبینیوە، بەڵام هەشبووە سودی هەبووە بۆی، ئەو پلازمایە لەپڕۆتۆکۆڵی چارەسەریماندا هەیە، ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەکە دەبن لەڕێژەی مامناوەند یان توندن، ئەوانە پلازمایان بۆ بەکاردێت». وەزارەتی تەندروستی لەئیستادا بەرنامەی قەدەغەی هاتوچۆی نیە، د.خاڵس وتی «ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین بزانین شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا هەڵدەداتەوە یان نا، ئەگەر سەرهەڵبدات بەچ شێوەیەکە، ئەگەر بەقورسی سەریهەڵدایەوە ئەوە قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنین». لەچەند هەفتەی رابردوودا وەزارەتی تەندروستی نرخی چارەسەرکردنی نەخۆشی کۆرۆنای لەنەخۆشخانە تایبەتەکان راگەیاند کەکاردانەوەیەکی زۆری خەڵکی لێکەوتەوە، چونکە بۆ نرخی هەر شەوێک مانەوە زیاتر لە (500) بۆ هەزارو (500) دۆلارە. ئەو بڕیارەش لەلایەن د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستییەوە بەفەرمانێکی وزاری دەرکرا کەتێیدا باس لەوەدەکات نرخەکان رێکدەخاتەوە لەو نەخۆشخانانەی کە خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بەکۆرۆنا بۆ نەخۆش جێبەجێدەکەن. د.خاڵس وتی « بۆ کۆنتڕۆڵی نرخ ئێمە کۆبوونەوەمان لەگەڵ پەرلەمان کردووەو بریارماندا بەکەمکردنەوەی نرخەکان لە ٥٠%، هەروەها ئەگەر ئێمە لەنەخۆشخانەکانی خۆمان جێگە نەماو ناردمان بۆ نەخۆشخانەی تایبەت؛ دەبێت بەخۆڕایی بێت، هەرکەسێکیش سەرپێچی بکات لەنەخۆشخانەی تایبەت ئێمە ئیجرائاتی لەگەل دەکەین».
شاناز حه‌سه‌ن فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان مه‌رجى قورس بۆ حکومه‌تى هه‌رێم داده‌نێن له‌باره‌ى موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان و موچه‌ى مانگانه‌ى ئێستایان که (30) رۆژ جارێک پێیان بدرێت به‌بێ لێبڕین. له‌ماوه‌ى ساڵانى 2015 چوار موچه‌و 2016 موچه به‌پاشه‌که‌وته‌وه دراوه، له‌ساڵى 2017دا (11) مانگى به‌پاشکه‌وت موچه دابه‌شکراوه‌و یه‌ک مانگى به‌ته‌واوى نه‌دراوه‌ته فه‌رمانبه‌ران، له‌ساڵى 2018 (11) مانگى به‌پاشه‌که‌وت موچه دراو ته‌نها یه‌ک مانگى موچه‌ى ته‌واو دابه‌شکرا. هه‌روه‌ها کابینەی ئێستا پلانی هەیە چوار مانگ موچە پاشەکەوت بکات و بیخاتە ئەستۆی کابینەی پێشوو، به‌ڵام هێشتا له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى داراییه‌وه بڕیارى کۆتایى له‌سه‌ر نه‌دراوه. فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان داوایه‌کى راشکاوانه‌یان له‌حکومه‌تى هه‌رێم ده‌وێت له‌سه‌ر چاره‌نووسى موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان و موچه‌ى مانگانه. ئارام ره‌حیم، ته‌مه‌ن (36) ساڵ کارمه‌ند له‌ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت « ئێستا هه‌ر به‌قسه‌ى خۆش و کۆبوونه‌وه‌ى ئۆنلاین موچه ناده‌ن و ده‌یبڕن، ئه‌ى دوو مانگه‌که‌ى 2020 چۆن ته‌سفیه‌ى حساب ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا؟! ئه‌ى ئه‌و لێبڕینه چۆن قه‌ره‌بوو ده‌که‌نه‌وه‌و ناوى لێده‌نێن چی، لێبڕینى عه‌نته‌ری؟ «. ئارام ره‌حیم پێشیوایه شکستى حکومڕانى په‌یوه‌ندى به فه‌رمانبه‌رانه‌وه نییه‌و ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم خۆى چاره‌سه‌رى موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان بکات و (30) رۆژ جارێک موچه بداته فه‌رمانبه‌ران و دواینه‌خات. هه‌روه‌ها خێڵان عه‌بدول، پیشه‌ى مامۆستایه، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» حه‌وت ساڵه موچه‌خۆرى حکومه‌تم تائێستا خێرم له‌پاره‌که‌ى نه‌بینیوه، چونکه کاتێک وه‌ریده‌گرین زیاتر له‌موچه‌که‌مان قه‌رز کردووه«. ئه‌و مامۆستایه پێشیوابوو بێپلانى حکومه‌تى هه‌رێم وایکردووه موچه‌خۆر ئاگاى له‌ده‌وام و کارى خۆى نه‌بێت. خێڵان عه‌بدول، له‌باره‌ى گفتوگۆى به‌غداو هه‌رێم که‌مانگانه له‌ئێستادا (320) ملیار دینار ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کرێت و بڕیاره رێککه‌وتن به نووسراو بکرێت، وتى» خه‌ڵک ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه‌و دانیشتووه چاوه‌ڕوانى ئه‌م رێککه‌وتنه‌یه، ئه‌گینا وه‌ک ساڵه‌کانى 2014 بۆ 2015 به‌لێشاو خه‌ڵک ماڵ و خانوو ده‌فرۆشێت و کۆچ ده‌کات تا رزگاری بێت له‌م وڵاته پڕ له‌گه‌نده‌ڵییه«. سیروان حه‌سه‌ن، (11) ساڵه فه‌رمانبه‌ره له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ وتى» راسته ئێمه تائێستا موچه‌ى مانگى نیسانمان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئێستا بارودۆخى فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆر زۆر خراپه، بۆیه به ئه‌وه رازین وه‌ک به‌غداى لێبکرێت، به‌ڵام پێویسته گره‌نتى هه‌بێت، که دواى دوو مانگ وه‌ک خۆى لێنه‌که‌نه‌وه و نه‌بڕێت». سیروان حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شى دووپاتیکرده‌وه« پێویسته له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم روونکردنه‌وه بدات له‌سه‌ر ئه‌و موچه پاشه‌که‌وتکراوانه‌و بۆ راى گشتى بڵاویبکاته‌وه که چی لێدێت و چۆن ده‌درێته‌وه«. سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تى دارایى بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد دواى رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق، پێویسته مووچه‌ى چوار مانگى 2019 به‌پاشه‌که‌وت هه‌ژماربکرێت و مووچه‌ى هه‌ر مانگێک بۆ ئه‌و مانگه ناوزه‌ند بکرێت. به‌پێى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراق کراوه، له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت پاکانه‌ى حیسابات بکرێت و مانگه مووچه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ مانگانه‌ى مووچه‌ى به‌غدا رێکبخرێت، سه‌رچاوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى باسى له‌وه‌شکرد که« ئه‌و چوار مانگه‌ى له‌ساڵى 2019 له‌لایه‌ن کابینه‌ى پێشووه‌وه مووچه نه‌دراوه، به‌کرده‌وه پاشه‌که‌وت کراوه«. هه‌رێمى کوردستان نزیکه‌ى (27) ملیار دۆلار قه‌رزاره‌و له‌دواى ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، مانگانه مووچه‌ى دابه‌شکردووه و تائێستا دوانزه مووچه‌ى داوه. سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:» حکومه‌تى هه‌رێم له‌ئێستادا ناتوانێت موچه له‌کاتى خۆیدا دابه‌شبکات و لێبڕینى دوو مانگى رابردوو نایاسایی بووه«. زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئێمه وه‌ک په‌رله‌مان به‌رده‌وام وتوومانه ئه‌و لێبڕینه نایاساییه‌و له‌ناو په‌رله‌مانیش پرسیارمان له‌وه کردووه‌و به‌ڕاپۆرتى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌مان پیشانداوه که‌ئه‌و لیبڕینه نایاساییه، پێویسته وه‌زیرى دارایى و حکومه‌تیش به‌ڕاپۆرت وه‌ڵاممان بداته‌وه«. سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى حکومه‌ت ناتوانێت له‌کاتى خۆیدا مووچه دابه‌ش بکات جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه« به‌داخه‌وه ئه‌و پرسه‌ى بڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌هاتووەته په‌رله‌مان و بۆیه لێبڕینه‌که‌شى ئێمه ئاگادار نه‌بووین». سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى وتی: وه‌ک لیژنه‌ى دارایی داوایان له‌حکومه‌ت کردووه وه‌ڵامى هه‌بێت بۆ پرسه‌کانى لێبڕینی موچه‌و موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان. زیاد جه‌بار ئه‌وه‌شى وت که«ته‌مه‌نا ده‌که‌م حکومه‌ت بتوانێت هه‌موو مانگێک له‌کاتى خۆیدا موچه بدات، به‌ڵام ناتوانێت، چونکه وا شته‌کانى تێکداوه نازانرێت چی ده‌کات و چۆن موچه دابین ده‌کات». زیاد جه‌بار جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، تائێستا حکومه‌ت هیچ بڕیارێکى به‌ڕه‌سمى رانه‌گه‌یاندووه بۆ رێکخستنه‌وه‌ى موچه وه‌ک به‌غداو نازانرێت چى ده‌کرێت.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه به پێکهێنانى لیژنه‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى حکومى منداڵانى ھه‌ولێر که کۆمپانیایه‌کى نه‌وت به 40 ملیۆن دۆلار دروستیکرد و په‌رله‌مانتارێک رایگه‌یاند دراوه‌ته که‌رتى تایبه‌ت. پێشتر عه‌لى حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتارى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند:"دوایه‌مین ھه‌نگاو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى حکومى منداڵانى ھه‌ولێر که کۆمپانیایه‌کى نه‌وت به 40 ملیۆن دۆلار دروستیکرد و درایه که‌رتى تایبه‌ت، ئێستا گرانترین نه‌خۆشخانه‌یه له کوردستان". هه‌روه‌ها داواشیکرد که پێویسته داواکارى گشتى سکاڵاى یاسایى بجوڵێنێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌که. به‌پێى نوسراوه‌که که واژۆى ئومێد سه‌باح، سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى له‌سه‌ره، بڕیاردراوه به پێکهێنانى لیژنه‌یه‌ک به مه‌به‌ستى لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچون له بابه‌تى په‌یوه‌ندیدار به نه‌خۆشخانه‌ى (سانتیلایف) به سه‌رۆکایه‌تى (د.محه‌مه‌د شه‌هاب محه‌مه‌د ئه‌مین) که له سه‌رۆکایه‌تى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌وامده‌کات و به ئه‌ندامێتى هه‌ریه‌ک له ( پۆڵا سه‌عدى عه‌لی) وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و (زانا یه‌حیا سه‌عید) له ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى کوردستان.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى جه‌بار مسته‌فا ڕه‌سووڵ واژۆ كرد كه وه‌ك سه‌رۆكى ده‌زگاى گشتيى كاروبارى مين له هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستبه‌كار ده‌بێت. له وته‌يه‌كدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى، كاره‌كه‌ى به گرنگ و نيشتمانى له قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت و هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان و ڕێكخراو و ئاژانسه بيانييه‌كانى ئه‌و بواره هاوكاريى ده‌زگاكه بكه‌ن، هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كى خۆى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيشى بۆ دووپات كرده‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له وتارێکدا له یاده‌وه‌رى کاره‌ساتى عاشورادا رایگه‌یاند:" عێراقییه‌کان ده‌یانه‌وێت کۆتایى به گه‌نده‌ڵى بێنن و ژیانێکى شکۆدارانه بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن، ئه‌وان چاویان له‌وه‌یه ده‌وڵه‌تێکى توانادارى خاوه‌ن سه‌روه‌رى ته‌واو بۆ مه‌رجه‌ع بێت و پایه‌کانیشى بچه‌سپێنن". به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق له وتارێکدا له یاده‌وه‌رى کاره‌ساتى عاشورادا رایگه‌یاند، له‌مڕۆدا عێراق به قۆناغێکى هه‌ستیار و مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى عێراقییه‌کان ئازایانه و دلێرانه له رێچکه‌ى کاروانى بێبه‌شى و ئێش و ئازارێکى دورمه‌ودا به‌رده‌وامن و رێده‌که‌ن، چاویشیان له دادپه‌روه‌رى و سه‌روره‌ى یاسایه، ده‌یانه‌وێت کۆتایى به گه‌نده‌ڵى بێنن و ژیانێکى شکۆمه‌ندانه بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. سه‌رۆک کۆمار جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه، پێویسته وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى به‌رکه‌وتى نیشتمانى بین له بوارى چاکسازیدا، به‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختدا پشت و په‌نامان گه‌ل بێت، که‌شێکى پڕمتمانه‌دارى دور له ساخته‌کارى و گزیکارى بڕه‌خسێنین، ئه‌مه‌ش پێویستى به دابینکردنى پێداویستییه ته‌کنییکى و یاساییه‌کان هه‌یه، تاوه‌کو عێراقییه‌کان له‌وه دڵنیابکرێنه‌وه که پڕۆسه‌که راستگۆیانه و به پاک و بێگه‌ردییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ده‌قى وتاره‌که‌ى سه‌رۆک کۆمار: به ناوى خوداى گه‌وره و میهره‌بان "ۆلْتَکُن مِّنکُمْ أُمَّه‌ٌ ێدْعُونَ إِڵى الْخَیْڕ ۆێأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ ۆێنْهَوْنَ عَنِ الْمُنکَڕ ۚ ۆأُوڵٰئِکَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ" (صدق الله العڤیم) گه‌لى عێراقى سه‌ربه‌رز ئازادیخوازانى وڵات سڵاوى خواى گه‌وره‌تان لێ بێت له ده‌ستپێکى مانگى موحه‌ڕم و عاشوراى غه‌مگیندا، له‌و کاره‌ساته جه‌رگبڕه‌ى له جه‌نگى که‌ربه‌لادا رووداوى (ئه‌لته‌ف) به‌سه‌ر حوسه‌ینى کوڕى عه‌لى نه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) هات، پۆلێک له یارو یاوه‌رانى له ئه‌هلى به‌یت له‌گه‌ڵیدا شه‌هیدبوون، پێم خۆش بوو له‌و یاده‌وه‌رییه غه‌مگینه‌دا، هاوسۆز و هاوخه‌مى گه‌له‌که‌مبم و ده‌نگم بخه‌مه پاڵ ده‌نگیان و دڵنه‌واییان بکه‌م. حوسێن-ى کوڕى ئیمام عه‌لى (سه‌لامى خوداى له‌سه‌ر بێت)، ئه‌وکاته‌و ئێستاش، به‌و پڕۆژه چاکسازى و مرۆییه‌ى هه‌ڵگرى بوو - نه‌ک هه‌ر بۆ خۆى به‌ڵکو بۆ دوژمنه‌کانیشى - له یاده‌وه‌ریماندا به زیندووى ده‌مێنێته‌وه‌و له‌سه‌ر رێبازه‌که‌شى به‌رده‌وام ده‌بین، له‌و داستانه بێ وێنه‌یه‌دا، حوسه‌ینى کوڕى عه‌لى (سه‌لامى خوداى لێ بێت) سه‌رقافڵه‌ى هاوژین و میراتگرانى په‌یامى پیرۆزى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بوو له عه‌ره‌ب و غه‌یره عه‌ره‌ب و گاور و رۆم و به‌نده و ئازاده‌کان، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر سه‌راپاگیرى شۆڕشه‌که‌ى حوسێن (سه‌لامى خواى لێ بێت) که بۆ هه‌مووان بوو، ئامانجه‌که‌ش به‌رگریکردن بوو له سته‌ملێکراون بێ ره‌چاوکردنى هیچ جیاکارییه‌کى نه‌ژادى یان ره‌نگ یان تایه‌فه‌گه‌رییه‌ک. خوشک و برایانى زێده ئازیز؛ له یاده‌وه‌رى ئه‌و رووداوه کاره‌ساتباره پێ ماته‌مینییه‌دا، ده‌رکه‌وت ئه‌مڕۆش چه‌نده پێویستیمان به مرۆڤبوون و دلێرى و جوامێرى و هه‌ڵوێستى حوسه‌ین هه‌یه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و زۆردارى و پاڵپشتیکردنى سته‌ملێکراوان. حوسه‌ین هێماى ئازادیخوازى و به‌یه‌که‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایى و ته‌باییه له‌گه‌ڵ خود و ده‌وروبه‌ر، ئه‌و کۆکه‌ره‌وه‌ى هه‌مووانه، له سنورى ئاینزاییه‌ک یان تایه‌فه‌یه‌ک یان نه‌ته‌وه‌یه‌کدا قه‌تیس نابێت، ئه‌و له شۆڕشگێڕێکه‌وه بووه به‌قوتابخانه‌یه‌کى پێگه‌یاندنى شۆڕگێڕان، له باوه‌ڕدارێکه‌وه بووه هێمایه‌ک بۆ باوه‌ڕداری، له چاکسازێکه‌وه بووه هێمایه‌ک بۆ چاکسازی. رۆڵه ئارمگرتووه‌کانى گه‌لى عێراقى سه‌ربه‌رز یاده کاره‌ستباره جه‌رگبڕه‌که‌ى عاشوراى ئه‌مساڵ له ئان و ساتێکدایه که جیهان به‌ده‌ست ته‌نگژه‌یه‌کى گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنێت و نوقمى ململانێکان بووه، له سایه‌ى ته‌شه‌نه‌کردنى ڤایرۆسى کۆرنادایه که هه‌موو که‌رته جۆراوجۆره‌کانى ژیانى خه‌ڵکى داپۆشیووه، که‌چى له سایه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه نه‌گریسه‌دا گه‌له‌که‌مان سه‌لماندى که له‌سه‌ر رێچکه و رێڕه‌ووى حوسه‌ین- ن (سه‌لامى خوداى لێ بێت) له‌وه‌ى ده‌ستبارى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ یه‌کتر ده‌گرن و ده‌ستگیرۆیى هه‌ژار و نه‌داران ده‌که‌ن، سه‌رقافڵه‌ى ئه‌و داستانه پێ به‌هایه‌ش سوپایه‌ک له کارمه‌ندانى ته‌ندروستین له به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنیان بۆ ئێش و ئازارى نه‌خۆش و به‌رکه‌وتووانى ڤایرۆسه‌که. له‌مڕۆدا عێراق به قۆناغێکى هه‌ستیار و مه‌ترسیداریدا تێده‌په‌ڕێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى عێراقییه‌کان ئازایانه و دلێرانه له رێچکه‌ى کاروانى بێبه‌شى و ئێش و ئازارێکى دوورمه‌ودا به‌رده‌وامن و رێده‌که‌ن، چاویشیان له دادپه‌روه‌رى و سه‌روره‌ى یاسایه، ده‌یانه‌وێت کۆتایى به گه‌نده‌ڵى بێنن و ژیانێکى شکۆدارانه بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن، ئه‌وان چاویان له‌وه‌یه ده‌وڵه‌تێکى توانادارى خاوه‌ن سه‌روره‌ى ته‌واو بۆ مه‌ڕجه‌ع بێت و پایه‌کانیشى بچه‌سپێنن، چاویان له‌وه‌یه ده‌وڵه‌تێکى خاوه‌ن سه‌روه‌رى ته‌واوى پابه‌ند به ده‌ستوور و یاساکان سه‌رقافڵه‌یان بێت. بۆیه زۆر پێویسته وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى به‌رکه‌وتى نیشتمانى بین له بوارى چاکسازیدا، به‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختدا پشت و په‌نامان گه‌ل بێت، که‌شێکى پڕمتمانه‌دارى دوور له ساخته‌کارى و گزیکارى بڕه‌خسێنین، ئه‌مه‌ش پێویستى به دابینکردنى پێداویستییه ته‌کنییکى و یاساییه‌کان هه‌یه، تاوه‌کو گه‌لى عێراق له‌وه دڵنیابن که پڕۆسه‌که راستگۆیانه و به پاک و بێگه‌ردییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌وه‌ش دڵنیابن که ئازادانه و دوور له هه‌موو ده‌ستتێوه‌ردان و ساخته‌کارییه‌ک، ده‌توانن مافه ده‌ستوورییه‌کانیان له دیاریکردنى چاره‌نووسى وڵاته‌که‌یان یان هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ره‌کانیان و حکومه‌ته‌که‌یاندا پیاده بکه‌ن. ئه‌م یاده کاره‌ساتباره زه‌نگێکى وریاکه‌ره‌وه‌یه بۆ ئێمه و هه‌موو لایه‌نه ناکۆک و لایه‌نه هاوبه‌شه‌کان که رێچکه‌که‌ى حوسه‌ین (سه‌لامى خوداى له‌سه‌ر بێت) بگرینه‌به‌ر و لێى لانه‌ده‌ین و شوێنپێى هه‌ڵگرین، هه‌ر به گرتنه‌به‌رى ئه‌و رێچکه‌یه‌ش خزمه‌تى گه‌له‌که‌مان بکه‌ین و له‌گه‌ڵى بین له بونیاتنانى نیشتمانه‌که‌مان و دوروخستنه‌وه‌ى خراپه‌کارى و پیلانگێڕییه‌کانى دوژمنه‌کانی، پێویسته چیمان له‌ده‌ست بێت بیکه‌ین له پێناو سوککردنى ئێش و ئازاره‌کانى گه‌لى عێراق که شایسته‌ى هه‌موو چاکه‌کارى و سه‌قامگیرى و ئارامى و په‌ره‌سه‌ندنێکه. خودا پاداشتى به خێرى ئه‌وانه بداته‌وه که ماته‌مگێێ و هاوخه‌مى نه‌وه نازداره‌که‌ى پێغه‌مبه‌رى (د.خ) ى پێشه‌وامانن، پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆشم ئاڕاسته‌ى بۆ مه‌ڕجه‌ع باڵاى نه‌جه‌ف و هه‌موو چاکه‌خوازانى جیهان ده‌که‌م که په‌ندو ئامۆژگارییان له رێبازه‌که‌ى حوسه‌ین (سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت) وه‌رگرتووه و له‌سه‌ر رێچکه و رێباز‌و په‌یامه‌که‌ى به‌رده‌وامن. داواکارم له په‌روه‌ردگارى مه‌زن: -عێراق و گه‌له‌که‌ى و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌کانى له هه‌موو خراپه‌کارییه‌ک بپارێزێت. -به‌زه‌یى و میهره‌بانى په‌روه‌ردگار بڕژێته سه‌ر گیانى شه‌هیده‌کانمان. -عێراق و گه‌لى عیراق له سایه و پشتیوانى په‌روه‌ردگارى مه‌زندابن. -دووباره سڵاوى خواى گه‌وره‌تان لێ بێت.
هاوڵاتى وه‌فدێکى ڕۆژئاڤاى کوردستان به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى بانگهێشتى رووسیا کراون و له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى مۆسکۆ کۆده‌بنه‌وه له‌سه‌ر پرسى سوریا. به‌پێى هه‌واڵێکى ئاژانسى هاوار نیوز، وه‌فدێکى ئه‌نجوومه‌نى سوریاى دیموکرات (مه‌سه‌ده) به سه‌رۆکایه‌تى ئیلهام ئه‌حمه‌د ماوه‌ى دوو ڕۆژه له وڵاتى روسیان. وه‌فده‌که به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى بانگهێشتى ئه‌و وڵاته کراون و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى مۆسکۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى سووریاى دیموکرات پێکهاتوون له هه‌ریه‌ک له سیهانووک دیبۆ، سه‌نحاریب به‌رسووم، حیکمه‌ت حه‌بیب، تیایدا به‌شداریان کردووه، گفتوگۆ له‌باره‌ى رێککه‌وتنى نه‌وتى ئیداره‌ى خۆسه‌رى و واشنتن ده‌که‌ن.
هاوڵاتى سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند:" تورکیا رێز له کردار ده‌گرێت نه‌ک قسه"، ده‌شڵێت:" له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست هێلى سوورمان بۆ تورکیا داناوه". ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند:"ئه‌مساڵ هه‌ڵوێستى توندمان به‌رامبه‌ر کرداره‌کانى تورکیا له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ده‌بێت و هێڵى سوورى بۆ داده‌نێن، چونکه تورکیا رێز له کردار ده‌گرێت نه‌ک قسه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" کاتێک که بابه‌ته په‌یوه‌ست ده‌کرێت به سه‌روه‌رى رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، پێویسته ئه‌م وته‌یه له‌گه‌ڵ کردار یه‌ک بێت، به‌ڵام تورکیا رێز له قسه ناگرێت". یه‌کێتى ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ک سزا له دژى تورکیا ئاماده ده‌کات و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له لووتکه‌ى داهاتوودا بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن ئه‌وه‌ش لێدانێکى دیکه‌ى ئابوورى به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا ده‌هێنێت. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوو رایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ى سووره له‌سه‌ر گه‌ڕان به دوای وزه‌دا له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا و هیچ هێزێک ناتوانێت رایبگرێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئامارى ڕێژه‌ى تووشبوون و مردن به کۆڕۆنا له هه‌فته‌ى ڕابردوو له هه‌رێم بۆ ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته بڵاوکرده‌وه. به‌پێى ئاماره‌که‌ى ته‌ندروستى له ماوه‌ى 21ى ئاب تا 27ى ئاب له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان 132 که‌س به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، یادکردنه‌وه‌ى رووداوى دڵته‌زێنى عاشوورا هه‌لێکه بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌ى ده‌ستوورى بۆ کێشه‌کان. نێچیرڤان بارزانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ئابى 2020، له هه‌ژمارى خۆى له توویته‌ر رایگه‌یاند: "یادکردنه‌وه‌ى رووداوى دڵته‌زێنى عاشوورا و بیرکردنه‌وه له واتا مرۆییه قووڵه‌کانى له قوربانیدان و دڵسۆزى و به‌هاى به‌رز، هه‌لێکه بۆ وانه‌فێربوون له‌پێناو یه‌کخستنى ریزه‌کان و به‌لاوه‌نانى ناکۆکییه‌کان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کان و ئاسته‌نگه‌کان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌ى ده‌ستوورى بۆ کێشه‌کان، تاوه‌کو سه‌قامگیرى و گه‌شه‌کردن و ژیانى ئاسووده له عێراق به‌دیدێن". عاشوورا له رۆژى ده‌یه‌مى مانگى موحه‌ڕه‌مى رۆژژمێرى کۆچیه‌وه هاتووه به‌هۆى شه‌هیدبوونى حوسێنى کوڕى ئیمامى عه‌لی، کچه‌زاى محه‌ممه‌دى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام (د. خ) له ساڵى 61ـى کۆچى له شارى که‌ربه‌لا له عێراق، باوه‌ڕدارانى شیعه هه‌موو ساڵێک له عاشوورا یادى شه‌هیدبوونى حوسێنى کوڕى عه‌لى ده‌که‌نه‌وه، که یه‌کێکه له دیارترین ئیمامه‌کانى شیعه‌ى دوازده ئیمامی.
هاوڵاتى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ى ئاب رایگه‌یاند، پاڵاوتگه‌ى بێجى به‌ته‌واوى نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه و ئاستى به‌رهه‌مهێنانیش له‌و پاڵاوتگه‌یه ده‌گه‌یه‌ندرێته 280 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێکدا. ئیحسان عه‌بدولجه‌بار له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکردوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى نه‌وت سه‌رکه‌وتو بو له ئاوه‌دانکردنه‌وه و چاککردنه‌وه‌ى به‌شێک له یه‌که‌کانى به‌رهه‌مهێنانى پاڵاوتگه‌ى بێجی، ئه‌ویش به پشت به‌ستن به هه‌وڵ و سه‌رچاوه‌ى ناوخۆیی، ده‌ڵێت:" ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى ئێستاش ده‌ستى له‌و پاڵاوتگه‌یه‌وه ده‌ستده‌که‌وێت 75 هه‌زار به‌رمیله له رۆژێکدا و له‌چه‌ند مانگى داهاتوشدا بۆ 140 هه‌زار به‌رمیل به‌رزده‌کرێته‌وه. هه‌روه‌ها وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ده‌شڵێت:" ده‌ست به نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى پاڵاوتگه‌ى باکور ده‌که‌ن و سه‌رجه‌م پاڵاوتگه‌کانیش یه‌کده‌خه‌ن، یه‌کێک له‌و پاڵاوتگه گرنگانه‌ش پاڵاوتگه‌ى سموده که تواناى به‌رهه‌مهێنانى 140 هه‌زار به‌رمیلى هه‌یه که ده‌توانێت به‌ئۆکتانى 92 به‌نزین به‌رهه‌مبهێنێت". هاوکات، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق باسى له‌وه‌شکردوه، به جێبه‌جێکردن و ته‌واوکردنى سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى پاڵاوتگه و یه‌که‌کانى به‌رهه‌مهێنان له بێجى به‌تایبه‌ت سه‌ڵاحه‌دینى یه‌ک و سه‌ڵاحه‌دینى دوو له‌گه‌ڵ باڵاوتگه‌ى باکور، ئاستى به‌رهه‌مهێنان بۆ 280 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێکدا به‌رزده‌بێته‌وه.
هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى میدیاکان باسى سووتانى باخه‌کانى خه‌مزه‌یان کرد به‌هۆى ته‌قه‌ى کوڕى مه‌لا به‌ختیاره‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه مه‌لابه‌ختیار داواى لێبوردنى له خه‌ڵکى گونده کرد. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ى ئابى 2020 مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌باره‌ى سووتانى باخه‌کانى خه‌مزه هه‌ڵوێستى خۆى ڕاگه‌یاند، له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاماژه به‌وه ده‌کات" ھه‌فته‌ى ڕابوردوو، ھه‌روه‌کو په‌یتا په‌یتا، له پاوان و شاخه‌کانى کوردستان، به ھه‌ر ھۆیه‌که‌وه بووبێ، ئاگر ده‌که‌وێته‌وه، ئاگر له پاوان و ھه‌ندێک ڕه‌ز و باخى خه‌ڵکى دڵسۆزى خه‌مزه که‌وتووه‌ته‌وه، خزمانى خه‌مزه، جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که مه‌فره‌زه‌یه‌کى ئێمه چه‌کى تاقى کردووه‌ته‌وه و ھۆکارى ڕووداوه‌که‌یه. ناوى کوڕى منیش خراوه‌ته ناوانه‌وه". هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار ئاماژه به‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: "کوڕه‌که‌ى من و مه‌فرزه‌که‌ى منیش ھۆکار نه‌بووبن له ڕووداوه‌که، منیش ھه‌ر به خه‌تاى ئه‌وانى ده‌زانم، خه‌ڵکى خه‌مزه مافى خۆیانه به‌رگریى له موڵک و حاڵى خۆیان بکه‌ن، به‌نده له‌و که‌سانه‌م باش باش ده‌زانم که خه‌ڵکى خه‌مزه و ده‌وروبه‌رى چه‌ند جوامێر و دڵسۆزى شۆڕش بوون و ھه‌ن". ڕاشیگه‌یاندووه" داواى لێبووردنیان لێ ده‌که‌م،ڕاگه‌یاندنى نه‌یار و کینه‌له‌دڵه‌کانیش با تێبگه‌ن، ئه‌م کێشه‌یه به نه‌خشه و پیلان نه‌بووه، قه‌تیش له مناڵ و مه‌فره‌زه‌ى من نه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، بۆ ڕاو، یان ڕاو و ڕووت، کارى ناپه‌سه‌ندیان کردبێ. ئه‌مه ھه‌ڵه‌یه‌که و چاره‌سه‌رکردنی، ھه‌رچییه‌کى پێویست بێ ئاماده‌م". ده‌قى په‌یامه‌که‌ى مه‌لا به‌ختیار: داواى لێبووردن له خزمانى خه‌مزه مه‌لا به‌ختیار ھه‌فته‌ى ڕابوردوو، ھه‌روه‌کو په‌یتا په‌یتا، له پاوان و شاخه‌کانى کوردستان، به ھه‌ر ھۆیه‌که‌وه بووبێ، ئاگر ده‌که‌وێته‌وه، ئاگر له پاوان و ھه‌ندێک ڕه‌ز و باخى خه‌ڵکى دڵسۆزى خه‌مزه که‌وتووه‌ته‌وه، خزمانى خه‌مزه، جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که مه‌فره‌زه‌یه‌کى ئێمه چه‌کى تاقى کردووه‌ته‌وه و ھۆکارى ڕووداوه‌که‌یه. ناوى کوڕى منیش خراوه‌ته ناوانه‌وه. من.. ده‌ڵێم: کوڕه‌که‌ى من و مه‌فرزه‌که‌ى منیش ھۆکار نه‌بووبن له ڕووداوه‌که، منیش ھه‌ر به خه‌تاى ئه‌وانى ده‌زانم، خه‌ڵکى خه‌مزه مافى خۆیانه به‌رگریى له موڵک و حاڵى خۆیان بکه‌ن. به‌نده له‌و که‌سانه‌م باش باش ده‌زانم که خه‌ڵکى خه‌مزه و ده‌وروبه‌رى چه‌ند جوامێر و دڵسۆزى شۆڕش بوون و ھه‌ن. داواى لێبووردنیان لێ ده‌که‌م.. ڕاگه‌یاندنى نه‌یار و کینه‌له‌دڵه‌کانیش با تێبگه‌ن، ئه‌م کێشه‌یه به نه‌خشه و پیلان نه‌بووه.. قه‌تیش له مناڵ و مه‌فره‌زه‌ى من نه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، بۆ ڕاو، یان ڕاو و ڕووت، کارى ناپه‌سه‌ندیان کردبێ. ئه‌مه ھه‌ڵه‌یه‌که و چاره‌سه‌رکردنی، ھه‌رچییه‌کى پێویست بێ ئاماده‌م.. به‌ڵام ئه‌و کینه‌له‌دڵانه‌ى کێشه‌که‌یان گه‌وره کرد.. با سه‌یرى خۆیان بکه‌ن.. له گه‌نده‌ڵی.. له زه‌وى داگیرکردن.. له زوڵم و سته‌مکردن له خه‌ڵک، له بێسه‌روشوێنکردنى که‌سانى بێ گوناح.. له‌وپه‌ڕى ڕه‌فتارى ناشرینی.. چى ده‌که‌ن و چی‌یان به خه‌ڵک کردووه.. ئینجا قسه له‌سه‌ر کێشه‌ى وا بکه‌ن.. کوردستان تاڵان کراوه. کوردستان کراوه‌ته گه‌نده‌ڵستان.. به‌ھه‌زار پۆلیسى دارستانه‌کان، ناتوانن ڕێگه له به‌رپرسه ڕاوچییه‌کان بگرن.. ڕه‌وه ئاسک و ڕه‌وه حه‌یوانه کێوى و ڕه‌وه که‌روێشک و پۆله که‌و.. قه‌ڵاچۆ نه‌که‌ن.. سه‌دان ھه‌زار دۆنمى دارستان و له‌وه‌ڕستان و کێوه‌کانیش به‌تاڵان براون.. به‌داخه‌وه.. نه‌یار و کینه‌له‌دڵه‌کان له دارستاندا.. دره‌ختێک ده‌بینن سوتاوه، به‌ڵام تاڵانکردنى دارستانى کوردستان نابینن. ئه‌وه‌ى بۆ من مایه‌ى نیگه‌رانییه.. ته‌نھا ئه‌وه‌یه.. خه‌ڵکى خه‌مزه.. دڵگران بوون.. چونکه خه‌ڵکه‌که‌ى جارانى خه‌مزه باش ده‌زانن، ئه‌وپه‌ڕى ھه‌وڵم داوه له ژیانى پێشمه‌رگایه‌تى و مه‌ده‌نیدا.. مه‌فره‌زه‌که‌مان و مناڵه‌کانم.. له خزمه‌تى خه‌ڵکدا بن.. له‌گه‌ڵ ڕێزم. دیسان داواى لێبووردن له خه‌ڵکى خه‌مزه‌ى به‌شه‌ره‌ف ده‌که‌م، پشتیوانیشیان لێ ده‌که‌م ھه‌ر داخوازییه‌کیان له حکومه‌ت ھه‌بێ.. یان له خۆم..
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان تووشبوونى 362 که‌س و گیانله‌ده‌ستدانى 25 تووشبووى دیکه‌ى به‌کۆرۆنا راگه‌یاند. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له ئه‌نجامى پشکنینى چوار هه‌زار و 235 که‌س تۆمارکردنى 362 تووشبووى نوێى راگه‌یاندووه. تووشبووه‌کانه په‌تاى کۆرۆنا: هه‌ولێر: 195 تووشبوو سلێمانی: 108 تووشبوو گه‌رمیان: 18 تووشبوو دهۆک: 41 تووشبوو ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى له 24 کاژێردا چاکبوونه‌ته‌وه 582 که‌س: هه‌ولێر: 294 که‌س سلێمانی: 26 که‌س گه‌رمیان: 22 که‌س دهۆک: 229 که‌س هه‌ڵه‌بجه: 11 که‌س 25 که‌سى تووشبووى دیکه‌ى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا هه‌ولێر: 12 تووشبوو سلێمانی: پێنج تووشبوو گه‌رمیان: سێ تووشبوو راپه‌ڕین: یه‌ک تووشبوو هه‌ڵه‌بجه: یه‌ک تووشبوو دهۆک: سێ تووشبوو تاوه‌کو ئێستا له هه‌رێمى کوردستان 303 هه‌زار و 568 پشکنینى کۆرۆنا ئه‌نجامدراون. 27 هه‌زار و 621 تووشبووى کۆرۆنا ده‌ستنیشانکراون که 17 هه‌زار و 386 که‌سیان چاکبوونه‌ته‌وه و هه‌زار و 32 که‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
