هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى له‌بواره‌کانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر، رێگریکردن له ده‌ستوه‌ردانى کاروبارى ناوخۆیى عێراق و ژماره‌یه‌ک دۆسیه‌ى ئابوری‌دا هاوکارى به‌غدا ده‌بێت، ده‌شڵێت:" پێشوازى له پێشنیازێکى حکومه‌تى عێراق ده‌که‌ین بۆ بره‌ودان به پیشه‌سازى ئه‌تۆمى و به‌کارهێنانى له بوارى ئاشتیدا". ئه‌شه‌و چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلولى 2020 ئیمانیۆل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆمارى فه‌ڕه‌نسا له‌کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا به‌ر له جێهێشتنى عێراق رایگه‌یاند، له ئێستادا هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به‌هه‌مو ئه‌ندامه‌کانیه‌وه به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر له عێراق و سوریا و له‌وپێناوه‌شدا پشتیوانى سه‌ربازى و لۆجستى هێزه ناوخۆییه‌کان ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌و چه‌کدارانه‌ى داعش که به‌ره‌گه‌ز فه‌ره‌نسین ناگه‌ڕیندرێنه‌وه بۆ وڵاته‌که‌ى و له عێراق دادگایى ده‌کرێن، چونکه ئه‌وان به‌شێک بون له چه‌ندین تاوانى دژ به مرۆڤایه‌تى له‌و وڵاته و له‌سوریا و "ئێمه نامانه‌وێت بیانگه‌ڕێنینه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا". هاوکات، په‌یوه‌ست به پێشنیازێکى حکومه‌تى عێراقیش بۆ سود وه‌رگرتن له پیشه‌سازى ئه‌تۆمى بۆ مه‌به‌ستى ئاشتی، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا راشیگه‌یاند "عێراق ده‌ستپێشخه‌رى هه‌یه ئێمه‌ش هاوکارى ده‌که‌ین، ئاماده‌ین له بوارى پیشه‌سازى ئه‌تۆمى بۆ مه‌به‌ستى ئاشتى هاوکارى عێراق بکه‌ین".
ھاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە بەغدا چوارشەممە کۆبووەوەو رایگەیاند کۆبوونەوەیەکی "بەرهەمدار"یان لەگەڵ ماکرۆن ئەنجامداوە. شاندی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوەکە پێکهاتبوون لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان. شاندی فەرەنساش جگە لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، دوو وەزیر و باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا بوون. کۆبوونەوەکە نزیکەی نیو کاتژمێری خایاند و چەندین پرسی "گرنگ" تایبەت بە هەرێمی کوردستان و فەرەنسا تاوتوێکراون. نێچیرڤان بارزانی لەدوای کۆبوونەوەکە لە توویتێکدا رایگەیاند "پێخۆشحاڵم بە بینینەوەی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن. ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان هەبوو. سوپاسگوزاری پشتیوانیی بەردەوام و پەیوەندییە بەهێزەکانی فەرەنسام بۆ هەرێمی کوردستان. بە هیواوە چاوەڕوانی گەشەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانمانین لەگەڵ فەرەنسا". دوای کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری فەرەنسا، کۆبوونەوەیەکی گشتگیری لایەنە عێراقییەکان بە بەشداریی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ماکرۆن بەڕێوەدەچێت.
هاوڵاتى له‌دانیشتنه‌که‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى کوردستان به‌هۆى دروستبونى ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان په‌رله‌مانتاراندا سه‌رۆکى په‌رله‌مان دانیشتنه‌که‌ى بۆ سبه‌ینێ دواخست، به‌ڵام هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان رایگه‌یاند:" به‌هۆى گه‌رماوه دانیشتى په‌رله‌مان بۆ سبه‌ینێ دواخرا". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلولى 2020 له کاتژمێر یه‌کى دوانیوه‌ڕۆ به‌دواوه دانیشتنى یه‌که‌مى وه‌رزى نوێى یاسادانى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ستپێکرد، به‌ڵام به‌هۆى ره‌خنه‌ى به‌شێک له په‌رله‌مانتاران له به‌رنامه‌ى کار ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان په‌رله‌مانتاران دروستبوو، به‌و هۆیه‌وه سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان دانیشتنه‌که‌ى بۆ سبه‌ى دواخست. په‌رله‌مانتاران داوایان ده‌کرد که پرسى لێبڕینى مووچه و نه‌وت له‌کارنامه‌ى دانیشتنه‌که‌دا هه‌بوایه و سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵوێستى روون له‌سه‌ر لێبڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بخاته‌روو، به‌ڵام هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاند:" به‌هۆى گه‌رماوه دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان دواخراوه".
هاوڵاتى فراکسیۆنى یه‌کێتى داوا ده‌کات تا کۆتایى ئه‌مساڵ پرۆژه یاساى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات که ماوه‌ى شه‌ش ساڵه پرۆژه یاساى بودجه‌ى نه‌بووه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلولى 2020 فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا، زیاد جه‌بار سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند:" حکومه‌ت چاکسازى راسته‌قینه له‌سه‌رچاوه‌کانى داهات بکات، له‌وانه‌ش داهاته نه‌وتییه‌کان، گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کان، وه‌به‌رهێنانى نه‌وت و داهاته ناونه‌وتییه‌کانیش به‌تایبه‌ت خاڵه سنوورییه‌کان تا بتوانرێت له‌و دۆخه دارایییه‌ى هه‌رێمى تێکه‌وتووه لێى ده‌رباز بێت". هه‌روه‌ها وتیشی: "دۆخى ته‌ندروستى به‌تایبه‌ت کۆرۆنا له‌هه‌رێم رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و خراپى ده‌چێت، داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌کان پێویستیان به‌پشتیوانى زیاتر له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، بۆیه له‌م خوله‌ى یاساداناندا وه‌ک فراکسیۆنى یه‌کێتى به‌وردى به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌تانه ده‌که‌ین که په‌یوه‌ندیان به‌دۆخى ته‌ندروستى هاووڵاتیانى هه‌رێمه‌وه هه‌یه". سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى راشیگه‌یاند: "بایه‌تێکى تر که قسه‌مان له‌سه‌ر کردوه نه‌بوونى پرۆژه یاسایى بودجه‌ى هه‌رێمه، شه‌ش ساڵه حکومه‌تى هه‌رێم پرۆژه یاساى بودجه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌کردوه، بۆیه ده‌بێت فشار بکرێت له‌سه‌ر حکومه‌ت تا کۆتایى ئه‌مساڵ پرۆژه یاساى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات و په‌سه‌ند بکرێت که له‌ئێستادا سه‌رقاڵى رێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا".
هاوڵاتى کۆبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رۆک کۆمارى فه‌ره‌نسا له کۆشکى سه‌رۆکایه‌تیى کۆمار له به‌غدا کۆتاییهات، سه‌رۆک کۆمارى عێراق جه‌ختى لێکرده‌وه عێراق نابێت ببێته گۆڕه‌پانى ململانێى وڵاتان. پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلولى 2020 ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆمارى فه‌ره‌نسا گه‌یشته به‌غدا و له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆککۆمارى عێراق له کۆشکى به‌غدا پێشوازیى لێ‌کرا، دواى کۆبونه‌وه‌یان کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق دواى به‌خێرهاتنى ماکرۆن، له پرێس کۆنفرانسه‌که‌دا رایگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کانمان به‌هێز بکه‌ین، رۆڵى فه‌ره‌نسا له پشتیوانیکردنى عێراق له شه‌ڕى تیرۆردا به‌رزده‌نرخێنین له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا فه‌ره‌نسا رۆڵى نایابى هه‌بوو، به‌ڵام عێراق هێشتا پێویستى به هاوکارییه". سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئه‌وه‌ى خسته‌روو که "ده‌بێت وڵاتان به‌رده‌وام بن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر له عێراق و ناوچه‌که، به‌تایبه‌ت کار له‌سه‌ر بڕینى سه‌رچاوه‌ى داهاتى گرووپه تیرۆریستییه‌کان بکرێت". به‌رهه‌م ساڵح راشیگه‌یاند"واژۆکردنى ژماره‌یه‌ک گرێبه‌ست له داهاتوودا راده‌گه‌یێنین به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌ردوو وڵات له‌رووى ئابورییه‌وه". سه‌رۆک کۆمار وتیشى:" ناوچه‌که پێویستى به سه‌قامگیرییه، عێراقیش ده‌بێت وه‌ک وڵاتێکى سه‌ربه‌خۆ، خاوه‌ن بڕیار و سه‌روه‌ریى ته‌واو رۆڵى میحوه‌رى بگێڕێت له ناوچه‌که، عێراق نابێت ببێته گۆڕه‌پانى ململانێى وڵاتان". ئیمانیۆل ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا رایگه‌یاند: "هاتووم پشتیوانیى فه‌ره‌نسا بۆ عێراق دووپات بکه‌مه‌وه". ماکرۆن باسى له‌وه‌شکرد عێراق به قۆناغێکى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق ئه‌م قۆناغه راگوزه‌ره به‌باشى و هاوکاریى یه‌کدى تێپه‌ڕێنن، "عێراق ده‌بێت به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه به‌هێز بکرێت". ماکرۆنیش جه‌ختى له به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى پاریس و به‌غدا کرده‌وه و وتیشى: "عێراق پێگه‌یه‌کى مێژوویى و ستراتیژیى هه‌یه، ده‌مانه‌وێت به‌رده‌وام پێکه‌وه کار بکه‌ین". بڕیاره ماکرۆن له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات و دواتر بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ى.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دواى کۆبونه‌وه‌ى به رێگاى ڤیدیۆ کۆنفرانس ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بڕیاریدا وه‌زرزى یه‌که‌مى ساڵى نوێى خوێندن به ئۆنلاین بێت. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2020/9/2 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به به‌شداریى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران ، سه‌رپه‌رشتى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستانى کرد که تایبه‌ت بوو به تاووتوێ کردنى بژارده‌کانى ده‌ستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندن 2020-2021 له ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌کانى خوێندنى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له ھه‌رێمى کوردستان . له ده‌ستپێکى کۆبوونه‌وه‌که‌دا ، هه‌ر یه‌ک له ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده و عه‌بدولحه‌کیم خه‌سرۆ سه‌رۆکى فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوون ( له جیاتى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی) ڕاپۆرتێکى به‌رفراوانیان ده‌رباره‌ى چۆنێتى و ئه‌گه‌ر و بژارده‌کانى ده‌ستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندن خسته‌ڕوو به له‌به‌رچاوگرتنى ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى و ڕینماییه ته‌ندروستییه‌کان. دواتر سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى ڕاپۆرتێکى هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ دۆخى ته‌ندروستى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان ئاماره‌کانى په‌تاى کۆرۆنا( کۆڤید 19) و پێشھات وئه‌گه‌ره‌کان خسته‌ڕوو . دواى تاوتووێ کردنى هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان و به هۆى به‌رده‌وامیى ته‌شه‌نه‌کردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان و له پێناوى به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ى خوێندن وفێرکردن و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى قوتابیان وخوێندکارانى ھه‌رێمى کوردستان و له‌سه‌ر پێشنیارى وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا وه‌رزى یه‌که‌مى ساڵى نوێى خوێندنى 2020-2021 به شێوه‌ى خوێندنى ئه‌لیکترۆنى ده‌ست پێ بکات ( جگه له قۆناغى دوازده‌ى ئاماده‌یی) و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانیشى ڕاسپارد له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆیان ڕێنمایى و ئاماده‌کاریى پێویست بکه‌ن بۆ ڕاگه‌یاندنى رۆژژمێرى وه‌رزى یه‌که‌مى خوێندن له گشت ناوه‌نده‌کانى خوێندن و دیاریکردنى یه‌که‌م ڕۆژى ده‌ستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندن به شێوه‌ى ئه‌لیکترۆنی. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌ره‌ڕاى دووپاتکردنه‌وه‌ى گرنگیى پابه‌ندبوونى ھاووڵاتیان به ڕێنماییه‌کانى خۆپارێزیى له کۆرۆنا که به‌داخه‌وه له ته‌شه‌نه‌کردندایه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیشى ڕاسپارد که ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کانیان له‌مباره‌یه‌وه ڕێکبخه‌نه‌وه و به ھامه‌ھه‌نگیى له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى به‌رده‌وام بن له ھه‌ڵمه‌ته‌کانى ھۆشیارکردنه‌وه‌ى خۆپارێزیى و وه‌زاره‌تى دارایى وئابوورى و سه‌رۆکایه‌تى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش، ڕاسپێردران کار بکه‌ن بۆ دابینکردنى پێداویستى دارایى بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه به ھه‌ماھه‌نگى ھه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى .
هاوڵاتى کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌ستى پێ‌کرد. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلولى 2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان گه‌یشته به‌غدا و له ئێستادا له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له کۆبونه‌وه‌دایه. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق، په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و لێکه‌وته‌کانى به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا و هه‌وڵه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، به‌رده‌وامیى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا تاوتوێ کران. هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگى و پێویستیى کارى پێکه‌وه‌یى و هاوبه‌شیى هه‌موو پێکهاته و لایه‌نه‌کان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌کان و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌کان کرده‌وه. هه‌ردوولا کۆک بوون له‌سه‌ر گرنگیى هاریکارى و هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه و سوپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و دڵنیابوون له نه‌هێشتنى داعش. هاوکات، له‌باره‌ى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، نێچیرڤان بارزانى و مسته‌فا کازمى داکۆکی‌یان له به‌رده‌وامیى گفتوگۆکان بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێکى گشتگیرى یه‌کجارى بۆ چاره‌سه‌رکردنى ته‌واوى کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هاوکاریى نێوان حکوومه‌تى فیدرال و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌کان کرده‌وه. به‌ڕێز کازمى ئاماژه‌ى به گرنگیى بنیاتانه‌وه‌ى متمانه کرده‌وه و ڕایگه‌یاند پێشتر له بابه‌تى مامه‌ڵه‌مه‌کردن له‌گه‌ڵ کێشه‌کان که‌موکوڕى هه‌بووه و هیواى خواست هه‌ردوولا بتوانن به تێڕوانینێکى تازه‌ى هاوبه‌ش هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رى بنێن. لاى خۆیه‌وه سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانییش دووپاتى کرده‌وه که چاره‌سه‌رکردنى بنچینه‌یى و یه‌کجاریى کێشه‌کان له به‌رژوه‌ندیى ته‌واوى عێراقدایه و سه‌قامگیرى بۆ وڵات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، پاراستنى سنووره‌کان و سه‌روه‌ریى عێراق، سه‌ردانى سه‌رۆک وه‌زیران بۆ واشنتۆن و کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا، سه‌ردانى سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و ئه‌رکى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.
هاوڵاتى ئیمانیۆل ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا له‌لایه‌ن فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق پێشوازى لێ‌کرا بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلول له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار و مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات. هه‌روه‌ها بڕیاره کۆبونه‌وه‌یه‌کى فراوان له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق و هه‌رێم ئه‌نجام بدات و پرسى سیاده‌ى عێراق تاوتوێ بکرێت به‌تایبه‌ت هێرش و په‌لاماره‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستان گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت.
ئارا ئیبراهیم سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌نجومه‌نى گۆڕ هه‌ڵکه‌نه‌کان له گردى سه‌یوان ده‌ڵێت:" کۆمپانیایه‌ک هاتووه‌و ده‌ڵێت مۆڵه‌تم وه‌رگرتووه‌و بۆ له‌مه‌ودوا ده‌بێت بۆ هه‌ر مردویه‌ک 250 هه‌زارتان لێ وه‌ربگرم و ئێوه‌ش 400 هه‌زار له که‌سوکاریان وه‌ربگرن". شێخ عوسمان ساڵح، سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌نجومه‌نى گۆڕهه‌ڵکه‌نه‌کانى گردى سه‌یوان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" کۆمپانیای دوزى هاتووه بنکه‌یه‌کى داناوه‌و دوو فه‌رمانبه‌رى هه‌یه، ده‌ڵێت بۆ له‌مه‌ودوا ده‌بێت 250 هه‌زار دینار له‌ئێوه وه‌رده‌گرین بۆ ناشتنى هه‌ر مردوویه‌ک". ناوبراو ئاامژه‌ى به‌وه‌شکرد که ده‌بێت له‌مه‌ودوا 400 هه‌زار دینار وه‌ربگرین تا 250 هه‌زار دینارى بدرێت به کۆمپانیاکه، وتیشى:" دوێنێ گۆڕێکم هه‌ڵکه‌ندووه 250 هه‌زار دینارم وه‌رگرتووه، کۆمپانیاکه بڕى 135 هه‌زار دینارى لێ وه‌رگرتووم به‌بێ ئه‌وه‌ى وه‌سڵى هه‌بێت". سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌نجومه‌نى گۆڕهه‌ڵکه‌نه‌کانى گردى سه‌یوان، ئه‌وه‌ى خسته‌روو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلول سه‌ردانى شاره‌وانى سلێمانى کردووه و به‌ڵێنیان پێداون "ئیجرائات به‌رانبه‌ر ئه‌و کۆمپانیایه" بکه‌ن، وتیشى:" ده‌بێت حکومه‌ت فریامان بکه‌وێت، زۆربه‌مان تووشى فه‌قه‌رات بووین و نانى ماڵ و مناڵمان له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌یه، ناکرێت کۆمپانیایه‌ک بێت داواى 250 هه‌زار دینار ته‌نها له ئێمه بکات، ئه‌وکاته ده‌بێت پاره‌ى زیاتر له که‌سوکارى مردووان وه‌ربگرین". شێخ عوسمان ساڵح جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، ئه‌و کۆمپانیایه باسى ئه‌وه‌ى کردووه بۆ هه‌موو گۆرستانه‌کانى سنورى سلێمانى مۆڵه‌تى هه‌یه، وتیشى:" ده‌بێت حکومه‌ت بێته سه‌ر خه‌ت ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکات".
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا کۆده‌بێته‌وه. سه‌ردانه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌غدا، دواى ئه‌وه دێت که ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا بڕیاریدا سه‌ردانى عێراق بکات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق کۆببێته‌وه. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق ده‌ستى که‌وتووه، بڕیاره کاتژمێر 2ى پاشنیوه‌ڕۆ ماکرۆن له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى سه‌رکرده سیاسییه‌کانى عێراق کۆببێته‌وه بڕیاره نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق کۆده‌بێته‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆکى په‌رله‌مان به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆککۆمارى عێراق کۆببێته‌وه.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات و حیزبى ئیراده‌ى میللى رووسیا رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو لێکتێگه‌یشتنێکیان واژوو کردووه‌و چه‌ندین خاڵى گرنگ له‌خۆ ده‌گرێت. قه‌درى جه‌میل، ئه‌میندارى گشتى حیزبى ئیراده‌ى گه‌ل رایگه‌یاند رێکه‌وتنه‌که به‌بێ نێوه‌دگیرى هیچ لایه‌ک بوه تیایدا هاتووه که سوریا ده‌وڵه‌تێکى یه‌کگرتووه به‌هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه. خاله‌کانى رێکه‌وتنه‌که: یه‌که‌م: سوریاى نوێ، سوریایه‌کى یه‌کگرتووه به گه‌ل و خاکه‌وه، ده‌وڵه‌تێکى دیموکراتیه و مافى هاونیشتیمانیان به‌شێوه‌ى یه‌کسان و عه‌داڵه‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى پارێزراوه، شانازى به پێکهاته‌کانى ده‌کات که ( عه‌ره‌ب، کورد، سریان وئاشوری، تورکمان و ئه‌رمان و شه‌رکس) ده‌گرێته‌وه، ده‌ستوره‌که‌ى دیموکرتیه و بنه‌ماى لامه‌رکه‌زى جێبه‌جێده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى گه‌ل خۆى ده‌سه‌ڵاته‌کانى به‌کاربهێنێت. دووه‌م: چاره‌سه‌رى سیاسى تاکه ده‌رچه‌یه بۆ قه‌یرانى سوریا، ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌ش پشت به‌ده‌ستێت به سه‌روه‌رى گه‌ل به‌هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه و دیاریکردنى چاره‌نوس به‌لایه‌ن گه‌لى سوریه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ردوو لا پشتگیرى بریارى 2254 ده‌که‌ن له‌نێویاندا راگه‌یه‌نراوى جنێف، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته لایه‌نه‌کانى تر‌ى ئۆپۆزسیۆن به‌شداریپێکردن له‌گفتوگۆکان له‌نێویان ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات. کۆتایى هێنان به‌هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێکى ده‌ره‌کى و داگیرکاری، بۆ گه‌یشتن به ده‌رچونى هه‌موو هێزه ده‌ره‌کیه‌کان له خاکى سوریا. سێیه‌م: ده‌وله‌تى هاوڵاتى و یه‌کسانى له سوریا جه‌خت له‌سه‌ر جۆرایه‌تى کۆمه‌لگه‌ى سورى ده‌کاته‌وه، وه پابه‌ند بونى به چاره‌سه‌رى دیموکراتى پرسى کورد له سوریا به‌گوێره‌ى رێکه‌وتن و به‌لگه نامه‌نێوده‌وله‌تیه‌کان و داننانى ده‌ستورى به‌مافه‌کانیان، هه‌روه‌ها پێویسته مافى ئاشورى و سریان و پێکهاته‌کانى تریش پارێزراو بێت. چواره‌م: ئیداره‌ى خۆسه‌رى له باکور و رۆڤهه‌ڵاتى سوریا پێویستیه‌کى بابه‌تى و کۆمه‌لگاییه، په‌یوه‌ندیداره به‌و بارودۆخه‌ى سوریاى پێدا تێده‌په‌رێت. پێویسته سود له‌و ئه‌زمونه‌ى خۆ به‌رێوه‌به‌رییه وه‌ربگیرێت به‌دیوى ئیجابى وسلبیه‌وه، وه‌ک شێوازێکى حکومرانى گه‌ل، پێویستیشى به‌گه‌شپێدان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى گشتی. پێنجه‌م: سوپاى سوریا دامه‌زراوه‌یه‌کى نیشتیمانى گشتیه، هه‌ڵگرتنى چه‌ک بۆ ئه‌و یه‌کلاده‌کرێته‌وه و هیچ ده‌ستێوه‌ردانێک له سیاسه‌ت ناکات، پێویسته سوپاى سوریاى دیموکرات له‌پێکهاته‌ى هه‌بێت، که به‌شداریه‌کى کاراى له شه‌رى تیرۆکردووه و کار بۆ پێکه‌وه ژیانى ئاشتیانه ده‌کات. له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و رێکه‌وتنه هه‌ردوو لایه‌ن رێکه‌وتن بۆ به‌هێ.کردنى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى له‌سه‌ر ئاستى سیاسى و له‌سه‌ر ئاستى کارى هاوبه‌ش، هه‌ردوو لا جه‌خت له‌سه‌ر پێویستى کارى هاوبه‌ش ده‌که‌نه‌وه که گه‌ره‌نتى به‌شدارى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات بکات له پرۆسه‌ى سیاسى به هه‌موو ورده‌کاریه‌کانه‌وه له‌سه‌رى هه‌مووشیان لیژنه‌ى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستور
هاوڵاتى نرخى ئه‌مپێری کاره‌باى موه‌لیده ئه‌هلییه‌کان له مانگى ئابدا له‌نێوان سێ هه‌زار و پێنج سه‌د بۆ چوار هه‌زار دیناردا ده‌بێت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلولى 2020 لیژنه‌ى دیاریکردنى نرخى موه‌لیده ئه‌هلییه‌کان کۆبوه‌وه، به پێى نرخى گازوایل نرخى کاتژمێرێک ئه‌مپێرى موه‌لیده به (33.5) سى و سێ دینار و نیو بۆ مانگى هه‌شت (ئاب) دیاری‌کرا، که به تێکڕایى موه‌لیده ئه‌هلییه‌کان له‌نێوان (105) بۆ (120) کاتژمێر کاریان کردوه، به‌مه‌ش نرخى ئه‌مپێرێک کاره‌با له‌نێوان سێ هه‌زار و (500) دینار چوار هه‌زار دیناردا ده‌بێت. به‌پێى پێدان و دابینکردنى کاره‌با بۆ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییکانه‌وه، نرخى ئه‌مپێرێک کاره‌با له گه‌ڕه‌کێک بۆ گه‌ڕه‌کێکى دیکه جیاواز ده‌بێت. سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ى کارکردنى موه‌لیده‌کان بۆ مانگى ئه‌یلول هه‌رکاتێک کاره‌باى نیشتمانى کوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییه‌کان کاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بکه‌ن، له‌کۆبونه‌وه‌که‌شدا ئه‌و خاڵه دوپاتکرایه‌وه، که پێویسته پاش کوژانه‌وه‌ى کاره‌باى نیشتمانى (10) خوله‌ک زیاتر به‌سه‌ر کارپێکردنى موه‌لیده تێنه‌په‌ڕێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌رپێچیکار روبه‌ڕوى یاسا ده‌کرێته‌وه.
هاوڵاتى ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا گه‌یشته به‌غدا و بڕیاره به جیا له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق و سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان کۆببێته‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلوولى 2020 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات و له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا کۆده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ماکرۆن بڕیاریدا سه‌ردانى عێراق بکات. ئیمانیۆل ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا پرسى تورکیا و هێرش و له‌شکرکێشییه‌کانى له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان تاوتوێ ده‌کات.
ھاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سبەینێ چوارشەممە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بەغدا کۆدەبێتەوە. ئەوەش دوای ئەوەی ماکرۆن بڕیاریداوە سەردانی عێراق بکات. ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، جیاواز لە سەردانەکانی پێشووتری سەرکردەکانی فەرەنسا، ئەمجارەیان ماکرۆن پلانی نییە سەردانی هەولێر بکات، بەڵام چاوەڕێدەکات سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان بچنە بەغدا بۆ بینینی ماکرۆن. هەرێمی کوردستان و فەرەنسا پەیوەندییەکی مێژووییان هەیە و ساڵی رابردوو لە سەرەتاکانی مانگی تەممووز، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئیلیزێ لە فەرەنسا لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن پێشوازیی لێ‌کرا. ماکرۆن تەنیا یەک رۆژ لە عێراق دەمێنێتەوە. بابەتی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکەی عێراقی پرسی سەروەریی خاکی عێراق دەبێت، کە چاوەڕێ دەکرێت گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەنێو خاکی عێراق و سنووربەزاندنی سوپای تورکیا بێت کە بەم دواییانە چەند جارێک بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە. لەکاتی دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش، ئیمانوێل ماکرۆن لەرێگەی دۆمينيك ماس، كۆنسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی گەیاندە نێچيرڤان بارزانى. لە نامەکەدا ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاندبوو "دەستبەكاربوونتان قۆناخێكی گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان و بۆ هەموو عێراق كە لە سەروبەندی سەقامگیركردن و ئاشتەوایيی كومەڵایەتیدان. دڵنیام ئەزموونی بەڕێزتان لە بەرپرسیاريه‌تییه‌كاندا و هەستی بەڕێزتان بۆ دەوڵەتمەداری، یارمەتیدەر دەبن بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەركە نوێیەتان كە فەرەنسا پشتگیریی تەواوی لێدەكات". سەرۆکی فەرەنسا جەختیکردووەتەوە، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت و گوتبووی "فەرەنسا و كوردستانی عێراق لەڕێگەی پەیوەندیی مێژوویييه‌وه به‌یه‌كه‌وه گرێدراون و جەنگی هاوبەشی دژی داعش ئەم پەیوەندییانەی پتەوتر كرد".
ھاولاتی بڕیارە سبەی بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە ئیمانوێل ماکرۆن فەڕەنسا بکات بکات. سەرۆکایەتی کۆماریش باس لە "پێشنیاری گرنگ" دەکات. بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، "لەو كۆبونەوەیەدا چەندین پرسی گرنگ دەخرێتەڕو کەتێدا سەرۆکی عێراق و سەرۆکی فەرەنسا پێشنیاری گرنگ دەکەن بۆ ھەماھەنگی لەنێوان ھەردو وڵات لەروی سیاسی و ئابوریەوە." عێراق لە ئێستادا بەقۆناغێکی نوێ و ھەستیاردا تێدەپەرێت و لەبەردەم چەندین ئاڵانگاری گەورەدایە. دکتۆر بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق رۆڵی یەکلاییکەرەوە دەبینێت لە نیوەندگیری کێشە سیاسی و ئابورییە کەڵەکەبوەکانی عێراقدا.
