هاوڵاتى هێزه‌کانى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوان له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى باندێکى باج و سه‌رانه‌یان ده‌ستگیرکردووه، که له 10 که‌س پێکهاتوون و هێشتا لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4ى ئه‌یلولى 2020 پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند:" لیژنه‌یه‌ک له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانیه‌وه پێکهێنرا، که‌له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى سلێمانیه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌کرا، دواى چاودێریه‌کى ورد، توانرا ئه‌مشه‌و سه‌عات 02:30 ده‌قیقه ئه‌و تاوانبارانه سه‌رجه‌میان له‌کاتى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌دا ده‌ستگیربکه‌ن" به‌پێى زانیارییه‌کانى میلله‌ت بانده‌که نزیکن له لایه‌نێکى سیاسى هه‌رێمى کوردستان.. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه:"له‌کاتى ده‌ستگیرکردا بیکه‌یسیه‌ک و چوار کڵاشنکۆف و ئێم فۆڕێک و پێنج ده‌مانچه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند ته‌قه‌مه‌نیه‌ک و دوو بێ ته‌ل و چوار ئۆتۆمبێلیان پێبووه". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو :" ئه‌م رووداوه له‌سه‌ر شه‌قامى بازنه‌ى مه‌لیک مه‌حمود بووه، توانرا سه‌رجه‌میان که 10 تۆمه‌تبارن ده‌ستگیرکراون و بۆیه داواکارین له‌هاووڵاتیان له‌هه‌ر گلله‌ى و گازنده‌و که‌سێکى گوماناوى ده‌رگاى پۆلیسى سلێمانى کراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوون بۆ که‌یسه‌کانیان بکرێت". هاوکات، له‌ناو ئۆتۆمبێله گیراوه‌کاندا دووانیان تابلۆى ئۆتۆمبێلى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یان له‌سه‌ره‌و گومانده‌کرێت ساخته‌بن و هێشتا لێکۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره ده‌کات و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆککۆمارى تورکیا کۆده‌بێته‌وه. ئه‌مڕۆ 4ى ئه‌یلولى 2020 ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌نادۆڵ ئاشکراى کردوه که نێچیرڤان بارزانى کاتژمێر دووى نیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ له کۆشکى کۆماریى جانکایا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا کۆده‌بێته‌وه و چه‌ند پرسێک تاوتوێ ده‌که‌ن. سه‌ردانه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى دواى سه‌ردانى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى ناوبراو دێت بۆ به‌غدا که تێیدا له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا و سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراقدا کۆبوونه‌وه. تائێستا سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم هیچ زانیارییه‌کى له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکى سه‌ردانه‌که ئاشکرانه‌کردووه. فه‌وزى هه‌ریری، سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان و که‌ریم شنگالی، به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان و فه‌لاح مسته‌فا، ڕاوێژکارى باڵاى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان یاوه‌رى نێچیرڤان بارزانى ده‌که‌ن.
ئەحمەد هۆشیار، وەکو بەڕێوەبەری نوێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشمەە لە جیگەی تەلار فایەق دەستبەکار بوو. دەستبەکاربوونی ئەحمەد هۆشیار لەکاتێکدایە، بەهۆی رێکارەکانی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، گەشتە ئاسمانییەکان سنووردارکراون. ئەحمەد هۆشیار، وتی "دەست بە پلان و ستراتیجییەتێکی نوێ دەکرێت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر". ئەحمەد هۆشیار، جێگەی تەلار فایەق دەگرێتەوە کە ماوەی 11 ساڵ لە (2009 بۆ 2020) بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە بوو.
ھاوڵاتی لیوای مافپەروەر، لیوا تارق ئەحمەد ئەمڕۆ وەکو بەڕێوەبەری گشتیی نوێی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو. بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ لە بارەگای گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 3-9-2020) رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان لەنێوان لیوا بەختیار قادر بابان و لیوا تارق بەڕێوەچوو. لە وتەیەکدا سەبارەت بە دەستبەکاربوونی، لیوای مافپەروەر، لیوا تارق وتی "ئەو ئاسایشەی ئێستا هەرێمی کوردستان تێیدایەتی، بەدڵنیاییەوە لەئەنجامی هەماهەنگیی سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان، پێشمەرگە و خەڵکی شەرەفمەندی کوردستان بەدەستهاتووە، هیوادارم ئەو ئاسایشە بپارێرێت". هەروەها گوتی "داوادەکەین پشتیوانیی دەزگا ئەمنییەکان بکەن، وەک چۆن لە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمدا هاتووە، کە گرنگییەکی زۆر بە دەزگا ئەمنییەکان دەدرێت... پەیمان دەدەم شەو و رۆژ بە دڵسۆزی کار بکەم، بە هاوکاری لەگەڵ سەرجەم ئەفسەرانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە و بەڕێوەبەرایەتی و دەزگاکانی دیکەی ئەمنی"
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٠٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٤٠٩ چاکبوونەوە و ٢٣ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٠٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٦٧ لە هەولیر، ٨٩ لە سلێمانی، ٢٠٤ لە دهۆک، ٢١ لە گەرمیان. ئاماژە بەوەشکراوە، ٤٠٩ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢٢٨ لە هەولێر، ٢٧ لە سلێمانی، ٢٩ لە گەرمیان، ١٠٣ لە دهۆک، ٢٢ لە هەڵەبجە. ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٣حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە ٩ لە هەولێر، چوار لە سلێمانی، هەشت لە دهۆک، یەک لە گەرمیان، یەک لە ڕاپەڕین. بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٠هەزار و ٥٣٥ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٩هەزار و ٣٧٦ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ١٤٨ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند ئەگەر پارتی و یەكێتی چاكسازی بكەن دەڕوخێن و وتیشی پێیوانیە دەستت ببەن بۆ چاکسازت چونکە خەڵکە "ماستاوچی و حەرامخۆرەکەیان" لەدەور نامێنێ. له‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وتی "خۆپیشاندان مافی ڕه‌وای هاوڵاتییانی هه‌رێمه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته هیچ وه‌ڵامێكیان نیه بۆ خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر". وتیشی "ئێمە بەو بارودۆخەی ئێستا خۆشبین نین، بەڵام نائومێدیش نین، ئەم بارودۆخەی ئێستا هی ئەوە نیە دەرئەنجامەكەی بەخێر بگەڕێت".
هاوڵاتى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان دابه‌زی و هه‌ر به‌رمیلێک به 44 دۆلار‌و 17 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه کرا. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ى ئه‌یلولى 2020 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت، له بازاڕه‌کانى جیهاندا به 44 دۆلار و 17 سه‌نت فرۆشرا له‌کاتێکدا دوێنێ هه‌ر به‌رمیلێکی به 45 دۆلار و 98 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا. هاوکات نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکى به 41 دۆلار و 38 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا له کاتێکدا دوێنێ به 43 دۆلار و 12 سه‌نت فرۆشرا
میای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بلاویکردەوە کە رەوشی تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد "زۆر باش و جێگیرە". ئەوەش دوای ئەوەدێت لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان باس لە ناجێگریی تەندروستی دەکرێت. رونكردنەوەیەك لەبارەی تەندروستی "هێرۆ ئبیراهیم ئەحمەد"ەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەبارەی ناجێگیری تەندروستی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوكراونەتەوە، هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە، چونكە رەوشی تەندروستی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد زۆر باش و جێگیرە.
هاوڵاتى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت:" سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا دووپاتى کردووه‌ته‌وه له پشتگیریکردنى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت". که‌مێک پێش ئێستا، سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه که که ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆککۆمارى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه که له پشتگیرى له هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت. له کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆک کۆمارى فه‌ره‌نسادا هه‌ردوولا هاوڕابوون که سه‌قامگیریى عێراق به چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى ده‌بێت و له‌وباره‌یه‌شه‌وه هاوکاریى فه‌ره‌نسا و دۆستانى له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق به پێویست داده‌نرێت. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان: سه‌رۆک ماکرۆن: فه‌ڕه‌نسا له پشتگیریى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى خۆى و هه‌رێمى کوردستانى بۆ سه‌رۆک ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا دووپات کرده‌وه و ستایشى ڕۆڵى فه‌ڕه‌نساى له پشتگیریى به‌رده‌وامى له هه‌رێمى کوردستان و مافه ده‌ستوورییه‌کانى گه‌لى کوردستان و هاوکاریى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیان کرد، سه‌رۆک ماکرۆنیش دووپاتى کرده‌وه که له سه‌ردانى داهاتوویدا بۆ عێراق، خۆشحاڵ ده‌بێت بێته هه‌ولێر و له نزیکه‌وه سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان بکات. پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/9/2020 له به‌غدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا کۆبووه‌وه. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و فه‌ڕه‌نسا و دوایین پێشهاته‌کانى ناوچه‌که‌یان به‌گشتى تاوتوێ کرد. سه‌رۆک ماکرۆن ڕۆڵى هه‌رێمى کوردستانى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و تێکشاندنى داعش به‌رز نرخاند و وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى به گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پشتگیریى فه‌ڕه‌نساى بۆ هه‌رێمى کوردستان و هه‌وڵه‌کانى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا دووپات کرده‌وه. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون که سه‌قامگیریى عێراق به چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى ده‌بێت و له‌مباره‌یه‌شه‌وه هاوکاریى فه‌ڕه‌نسا و دۆستانى له کۆمه‌ڵکه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق به پێویست زانرا. پاراستنى سه‌روه‌ریى عێراق و به‌رده‌وامیى مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و جموجووڵه‌کانى داعش، هه‌وڵدان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى گژرییه‌کان و پاراستنى سه‌قامگیرى له ناوچه‌که و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هه‌ردوولاش له کۆبوونه‌وه‌که‌دا خرانه به‌ر باس که به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا و باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له به‌غدا و ئه‌ندامانى شاندى هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل خۆشحاڵیى خۆى بۆ بڕیارێکى سعودیه ده‌ربڕى که رێگه‌ى داوه ئاسمانى وڵاته‌که‌ى به‌ڕووى گه‌شته ئاسمانییه‌کانى ئیسرائیل و ئیماراتدا بکاته‌وه راشیگه‌یاند: "مژده‌ى دیکه‌ى گه‌وره به‌ڕێوه‌یه". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلولى 2020 بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" بڕیاره‌که‌ى سعودیه ده‌ستکه‌وتێکى گه‌وره‌یه و کردنه‌وه‌ى ئاسمانه به رووى ئیسرائیل‌دا به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌و هه‌نگاوه‌ى سعودیه ده‌بێته‌هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى نرخى گه‌شته ئاسمانییه‌کان و کورتکردنه‌وه‌ى رێگاکه‌ی، هه‌روه‌ها که‌رتى گه‌شتیارى ده‌بوژێنێته‌وه و ئابوریى وڵاتیش به‌هێز ده‌کات". هاوکات، سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل سوپاسى جارید کۆشنه‌ر، گه‌وره راوێژکارى سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌مریکا و محه‌مه‌د بن زادی، شازاده‌ى جێنشینى ئیماراتى کرد که هاوکار بوون و جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که "مژده‌ى گه‌وره‌تریش به‌ڕێوه‌یه".
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى له‌بواره‌کانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر، رێگریکردن له ده‌ستوه‌ردانى کاروبارى ناوخۆیى عێراق و ژماره‌یه‌ک دۆسیه‌ى ئابوری‌دا هاوکارى به‌غدا ده‌بێت، ده‌شڵێت:" پێشوازى له پێشنیازێکى حکومه‌تى عێراق ده‌که‌ین بۆ بره‌ودان به پیشه‌سازى ئه‌تۆمى و به‌کارهێنانى له بوارى ئاشتیدا". ئه‌شه‌و چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلولى 2020 ئیمانیۆل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆمارى فه‌ڕه‌نسا له‌کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا به‌ر له جێهێشتنى عێراق رایگه‌یاند، له ئێستادا هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به‌هه‌مو ئه‌ندامه‌کانیه‌وه به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر له عێراق و سوریا و له‌وپێناوه‌شدا پشتیوانى سه‌ربازى و لۆجستى هێزه ناوخۆییه‌کان ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌و چه‌کدارانه‌ى داعش که به‌ره‌گه‌ز فه‌ره‌نسین ناگه‌ڕیندرێنه‌وه بۆ وڵاته‌که‌ى و له عێراق دادگایى ده‌کرێن، چونکه ئه‌وان به‌شێک بون له چه‌ندین تاوانى دژ به مرۆڤایه‌تى له‌و وڵاته و له‌سوریا و "ئێمه نامانه‌وێت بیانگه‌ڕێنینه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا". هاوکات، په‌یوه‌ست به پێشنیازێکى حکومه‌تى عێراقیش بۆ سود وه‌رگرتن له پیشه‌سازى ئه‌تۆمى بۆ مه‌به‌ستى ئاشتی، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا راشیگه‌یاند "عێراق ده‌ستپێشخه‌رى هه‌یه ئێمه‌ش هاوکارى ده‌که‌ین، ئاماده‌ین له بوارى پیشه‌سازى ئه‌تۆمى بۆ مه‌به‌ستى ئاشتى هاوکارى عێراق بکه‌ین".
ھاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە بەغدا چوارشەممە کۆبووەوەو رایگەیاند کۆبوونەوەیەکی "بەرهەمدار"یان لەگەڵ ماکرۆن ئەنجامداوە. شاندی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوەکە پێکهاتبوون لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان. شاندی فەرەنساش جگە لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، دوو وەزیر و باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا بوون. کۆبوونەوەکە نزیکەی نیو کاتژمێری خایاند و چەندین پرسی "گرنگ" تایبەت بە هەرێمی کوردستان و فەرەنسا تاوتوێکراون. نێچیرڤان بارزانی لەدوای کۆبوونەوەکە لە توویتێکدا رایگەیاند "پێخۆشحاڵم بە بینینەوەی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن. ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان هەبوو. سوپاسگوزاری پشتیوانیی بەردەوام و پەیوەندییە بەهێزەکانی فەرەنسام بۆ هەرێمی کوردستان. بە هیواوە چاوەڕوانی گەشەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانمانین لەگەڵ فەرەنسا". دوای کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری فەرەنسا، کۆبوونەوەیەکی گشتگیری لایەنە عێراقییەکان بە بەشداریی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ماکرۆن بەڕێوەدەچێت.
هاوڵاتى له‌دانیشتنه‌که‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى کوردستان به‌هۆى دروستبونى ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان په‌رله‌مانتاراندا سه‌رۆکى په‌رله‌مان دانیشتنه‌که‌ى بۆ سبه‌ینێ دواخست، به‌ڵام هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان رایگه‌یاند:" به‌هۆى گه‌رماوه دانیشتى په‌رله‌مان بۆ سبه‌ینێ دواخرا". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلولى 2020 له کاتژمێر یه‌کى دوانیوه‌ڕۆ به‌دواوه دانیشتنى یه‌که‌مى وه‌رزى نوێى یاسادانى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ستپێکرد، به‌ڵام به‌هۆى ره‌خنه‌ى به‌شێک له په‌رله‌مانتاران له به‌رنامه‌ى کار ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان په‌رله‌مانتاران دروستبوو، به‌و هۆیه‌وه سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان دانیشتنه‌که‌ى بۆ سبه‌ى دواخست. په‌رله‌مانتاران داوایان ده‌کرد که پرسى لێبڕینى مووچه و نه‌وت له‌کارنامه‌ى دانیشتنه‌که‌دا هه‌بوایه و سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵوێستى روون له‌سه‌ر لێبڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بخاته‌روو، به‌ڵام هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاند:" به‌هۆى گه‌رماوه دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان دواخراوه".
هاوڵاتى فراکسیۆنى یه‌کێتى داوا ده‌کات تا کۆتایى ئه‌مساڵ پرۆژه یاساى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات که ماوه‌ى شه‌ش ساڵه پرۆژه یاساى بودجه‌ى نه‌بووه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلولى 2020 فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا، زیاد جه‌بار سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند:" حکومه‌ت چاکسازى راسته‌قینه له‌سه‌رچاوه‌کانى داهات بکات، له‌وانه‌ش داهاته نه‌وتییه‌کان، گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کان، وه‌به‌رهێنانى نه‌وت و داهاته ناونه‌وتییه‌کانیش به‌تایبه‌ت خاڵه سنوورییه‌کان تا بتوانرێت له‌و دۆخه دارایییه‌ى هه‌رێمى تێکه‌وتووه لێى ده‌رباز بێت". هه‌روه‌ها وتیشی: "دۆخى ته‌ندروستى به‌تایبه‌ت کۆرۆنا له‌هه‌رێم رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و خراپى ده‌چێت، داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌کان پێویستیان به‌پشتیوانى زیاتر له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، بۆیه له‌م خوله‌ى یاساداناندا وه‌ک فراکسیۆنى یه‌کێتى به‌وردى به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌تانه ده‌که‌ین که په‌یوه‌ندیان به‌دۆخى ته‌ندروستى هاووڵاتیانى هه‌رێمه‌وه هه‌یه". سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى راشیگه‌یاند: "بایه‌تێکى تر که قسه‌مان له‌سه‌ر کردوه نه‌بوونى پرۆژه یاسایى بودجه‌ى هه‌رێمه، شه‌ش ساڵه حکومه‌تى هه‌رێم پرۆژه یاساى بودجه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌کردوه، بۆیه ده‌بێت فشار بکرێت له‌سه‌ر حکومه‌ت تا کۆتایى ئه‌مساڵ پرۆژه یاساى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات و په‌سه‌ند بکرێت که له‌ئێستادا سه‌رقاڵى رێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا".
هاوڵاتى کۆبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رۆک کۆمارى فه‌ره‌نسا له کۆشکى سه‌رۆکایه‌تیى کۆمار له به‌غدا کۆتاییهات، سه‌رۆک کۆمارى عێراق جه‌ختى لێکرده‌وه عێراق نابێت ببێته گۆڕه‌پانى ململانێى وڵاتان. پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلولى 2020 ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆمارى فه‌ره‌نسا گه‌یشته به‌غدا و له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆککۆمارى عێراق له کۆشکى به‌غدا پێشوازیى لێ‌کرا، دواى کۆبونه‌وه‌یان کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق دواى به‌خێرهاتنى ماکرۆن، له پرێس کۆنفرانسه‌که‌دا رایگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کانمان به‌هێز بکه‌ین، رۆڵى فه‌ره‌نسا له پشتیوانیکردنى عێراق له شه‌ڕى تیرۆردا به‌رزده‌نرخێنین له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا فه‌ره‌نسا رۆڵى نایابى هه‌بوو، به‌ڵام عێراق هێشتا پێویستى به هاوکارییه". سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئه‌وه‌ى خسته‌روو که "ده‌بێت وڵاتان به‌رده‌وام بن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر له عێراق و ناوچه‌که، به‌تایبه‌ت کار له‌سه‌ر بڕینى سه‌رچاوه‌ى داهاتى گرووپه تیرۆریستییه‌کان بکرێت". به‌رهه‌م ساڵح راشیگه‌یاند"واژۆکردنى ژماره‌یه‌ک گرێبه‌ست له داهاتوودا راده‌گه‌یێنین به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌ردوو وڵات له‌رووى ئابورییه‌وه". سه‌رۆک کۆمار وتیشى:" ناوچه‌که پێویستى به سه‌قامگیرییه، عێراقیش ده‌بێت وه‌ک وڵاتێکى سه‌ربه‌خۆ، خاوه‌ن بڕیار و سه‌روه‌ریى ته‌واو رۆڵى میحوه‌رى بگێڕێت له ناوچه‌که، عێراق نابێت ببێته گۆڕه‌پانى ململانێى وڵاتان". ئیمانیۆل ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا رایگه‌یاند: "هاتووم پشتیوانیى فه‌ره‌نسا بۆ عێراق دووپات بکه‌مه‌وه". ماکرۆن باسى له‌وه‌شکرد عێراق به قۆناغێکى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق ئه‌م قۆناغه راگوزه‌ره به‌باشى و هاوکاریى یه‌کدى تێپه‌ڕێنن، "عێراق ده‌بێت به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه به‌هێز بکرێت". ماکرۆنیش جه‌ختى له به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى پاریس و به‌غدا کرده‌وه و وتیشى: "عێراق پێگه‌یه‌کى مێژوویى و ستراتیژیى هه‌یه، ده‌مانه‌وێت به‌رده‌وام پێکه‌وه کار بکه‌ین". بڕیاره ماکرۆن له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات و دواتر بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ى.
