هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتیى دیموکراتى کوردستان راگه‌یاند، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه تووشى کۆرۆنا بووم و ئێستا دۆخى ته‌ندروستیى باشه. په‌یامنێرى هاوڵاتى په‌یوه‌ندى به ئومێد خۆشناو ده‌کات، به‌ڵام که‌سێکى دیکه وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت:" ئومێد خۆشناو تووشى کۆرۆنا بووه". هه‌روه‌ها ئومێد خۆشناو، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتیى دیموکراتى کوردستان به رووداوى راگه‌یاند:" پێنج رۆژه تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووم، که‌مێک پێش ئێستا له نه‌خۆشخانه گه‌ڕاومه‌ته‌وه و ئێستا دۆخى ته‌ندروستیم زۆر باشه و له ماڵه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرم". پێشتر چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى دیکه‌ى فراکسیۆنه جیاوازه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان تووشى کۆرۆنا بوون و دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر ڤایرۆسه‌که‌یان تێپه‌ڕاند و چاکبوونه‌وه. ئێستا ژماره‌ى تووشبووانى کۆرۆنا له هه‌ر چوار پارێزگاکه گه‌یشتووه‌ته 45 هه‌زار و 215 که‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 650 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 28 هه‌زار و 938 که‌سیش چاکبوونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستگیرکردنى بکوژى گه‌نجه‌که‌ى گه‌ڕه‌کى فه‌رمانبه‌رانى شارى هه‌ولێرى ڕاگه‌یاند. ڕائید هۆگر عه‌زیز وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر، له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو له گه‌ڕه‌کى فه‌رمانبه‌رانى شارى هه‌ولێر چه‌ند که‌سێک هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ماڵێک و ده‌ستڕێژى گوللـه‌یان لێکرن، له‌ئه‌نجامدا گه‌نجێک کوژا و دوو که‌سى دیکه‌ش بریندار بوون، دواى ده کاتژمێر له ئه‌نجامدانى تاوانه‌که توانیمان بکه‌رانى ئه‌م تاوانه ده‌ستگیر بکه‌ین. هه‌روه‌ها وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر ئاشکراشى کرد: به‌هۆى ئه‌نجامدانى ڕووداوى ته‌قه‌کردن و کوشتنه‌که‌ى دوێنێوه چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیر کراون و ڕووبه‌ڕوى یاسا کراونه‌ته‌وه. هاوکات دڵنیاییشیدا که هاوڵاتیان له‌سایه‌ى هێزه‌کانى پۆلیسه‌وه سه‌رو ماڵیان پارێزراو ده‌بێت. شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كرده‌سه‌ر ماڵێك له گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی شاری هه‌ولێر و دایانه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـلـه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژرا و دوو كه‌سیش برینداربوون. برایه‌كی كوژراوه‌كه رایگه‌یاند كه "ئه‌و چه‌كدارانه مافیا بوون و هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر ماڵی براكه‌ی و ماڵه‌كه‌یان داوه‌ته‌به‌ر ده‌ستڕیژی گولـلـه". وتیشی: "كاتێك ئه‌مان چوونه‌ته‌ده‌ره‌وه و پێیانوتوون ته‌قه‌مه‌كه‌ن، ژن و مناڵ له ژووره‌وه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان جنێویان زۆر داوه، براكه‌شم هاتووه‌ته ژووره‌وه و ده‌رگای له‌سه‌ر خۆی پێوه‌داوه". ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ئه‌و چه‌كدارانه برایه‌كیان كوشتووه و دووانی تریان بریندار كردووه و" ئه‌و كاره‌یان له‌سه‌ر كۆتر كردووه و ته‌نانه‌ت كۆترێكیشیان كوشتووه".
هاوڵاتى مامۆستایانى ناڕازایى سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ئه‌نجامده‌ده‌ن‌و بڕیاریانداوه ساڵى نوێى خوێندن بایکۆت بکه‌ن. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى ئه‌یلولى 2020 له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شارى سلێمانى، مامۆستا دڵشاد نوێنه‌رى مامۆستایانى ناڕازیى ئاشکرایکرد، سبه‌ینێ له‌شارى سلێمانى‌و له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاوا مامۆستایانى ناڕازیی‌و سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌کان خۆپیشاندانى ناڕه‌زایى به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هه‌ر سبه‌ینێ له(هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، که‌لار، رانیه، کفرى، چه‌مچه‌ماڵ‌و سه‌یدسادق) له‌هه‌مانکاتى سلێمانى، خوپیشاندانى ناڕه‌زایى ئه‌نجامده‌درێت‌و بایکۆتى ساڵى نوێى خوێندن ده‌کرێت. له‌په‌یامێکیشدا بۆ مامۆستایانى سنورى هه‌ولێرو دهۆک مامۆستا دڵشاد ڕایگه‌یاند، "داوا له‌مامۆستایانى دهۆک‌و سۆران‌و هه‌ولێر ده‌که‌ین سبه‌ینێ له‌سه‌ر شه‌قام کۆببنه‌وه بۆ داواکردنى داواکاریه‌کانیان‌و ئه‌و مامۆستا هاوڕێیانه‌یان که ئێستا له‌زیندانه‌کاندان". هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که داواکاریى سه‌ره‌کیان موچه‌یه، "ئێمه سبه‌ینێ له‌په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاوا زه‌نگى نه‌چونه‌وه‌مان بۆ هۆڵه‌کانى خوێندن لێ ده‌ده‌ین‌و بایکۆتى پرۆسه‌ى خوێندنى ساڵى نوێ ده‌که‌ین".
هاوڵاتى بانکى ڕافیده‌ینى عێراقى رایگه‌یاند که پێدانى پێشینه‌ى خانووبه‌ره به فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان ده‌ستپێکردوه و ده‌توانن له سه‌رجه‌م پارێزگاکان سه‌ردانى لقى بانکه‌که بکه‌ن. بانکى ڕافیده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاشکرایکرد:"لقه‌کانى بانکه‌که‌مان له سه‌رجه‌م پارێزگاکان ڕاسپێردراون تاوه‌کو ئاسانکارى بکه‌ن و ڕێکاره‌کان ئاسان بکه‌ن بۆ هاووڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن پێشینه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ دروستکردنى خانوویان نوێکردنه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه‌ى خانوو وه‌ربگرن". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، قه‌رزه‌که که ده‌گاته 50 ملیۆن دینار بۆ دروست کردنى خانوو له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌ک، به‌ڵام بۆ نوێکردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران بڕى 50 ملیۆن دیناره‌و بۆ هاووڵاتیان بڕه‌که‌ى 30 ملیۆن دیناره. هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که له‌ئێستادا سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى پارێزگاکانى عێراق ده‌توانن سه‌ردانى لقى بانکه‌کان بکه‌ن بۆ سوود وه‌رگرتن له پێشینه‌که.
هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى حکومه‌تى فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند که "رێکه‌وتنى وڵاتانى که‌نداو له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هاوکاریه داراییه‌کانى فه‌ڵه‌ستنى به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 85% که‌مکردووه‌ته‌وه". عه‌ره‌بیه جه‌دید رایگه‌یاندووه به پێى داتاکانى وه‌زاره‌تى دارایى فه‌له‌ستین له مانگى سێى ئه‌مساڵ وڵاتانى که‌نداو هیچ هاوکاریه‌کى داراییان بۆ فه‌له‌ستین نه‌ناردوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که هاوکارى ده‌ره‌کى به رێژه‌ى 50% دابه‌زیوه، ئه‌وه‌ش واى کردووه داهاتى حکومه‌تى فه‌له‌ستین له رامه‌ڵا به رێژه‌ى 70% که‌م بکات. به‌شێوه‌یه‌کى گشتى پشتیوانى دارایى بۆ حکومه‌تى فه‌له‌ستین له 500 ملیۆن دۆلار له ساڵى 2019 دابه‌زیوه بۆ 255 ملیۆن دۆلار و هاوکارى وڵاتانى عه‌ره‌بی به رێژه‌ى 85% که‌مى کردووه، له 267 ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ 38 ملیۆن دۆلار. ریاد ئه‌لمالیکى وه‌زیرى دارایى فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند:" راگرتنى هاوکاریه‌کانى وڵاتانى عه‌ره‌بى هاوکاته له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامى کێشه ئابوریه‌کانى وڵاتان به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه، به‌هه‌مان شێوه هاوکاتیشه له‌گه‌ل پرۆسه‌ى ئاسایى کردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى وڵاتانى که‌نداو له‌گه‌ل ئیسرائیل به پشتیوانى ئه‌مریکا، که له‌لایه‌ن فه‌له‌ستینیه‌کانه‌وه به‌توندى ره‌تکرداوه‌ته‌وه". هه‌روه‌ها وه‌زیرى دارایى فه‌ڵه‌ستین راشیگه‌یاند:" ئێمه نازانین کامه‌یان هۆکارى سه‌ره‌کى بڕینى ئه‌و هاوکاریانه‌یه، به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌که‌ى هه‌مان شته بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان".
هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوودا ژماره‌یه‌ک به‌رێوه‌به‌رى قه‌زاى که‌لار بایکوتى ده‌وامیان راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه26ى ئه‌یلولى 2020 رۆژێک پێشکردنه‌وه‌ى ده‌وامى پۆلى 12 سه‌رجه‌م به‌رێوبه‌رى ئاماده‌ییه‌کانى په‌روه‌رده‌ى کفرى بایکوتى ده‌وامیان راگه‌یاند. به‌رێوه‌به‌رى ئاماده‌ییه‌کانى قه‌زاى کفرى له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا که‌وێنه‌یه‌کى ده‌ست (هاوڵاتى) که‌وتوه رایانگه‌یاند:"ئێمه وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رى ئاماده‌ییه‌کانى سنورى په‌روه‌رده‌ى کفرى بڕیارى بایکۆتى هۆڵه‌کانى خوێندن ده‌که‌ین. تا داواکارییه‌کانمان جێبه‌جێ ده‌کرێت". داواکاریه‌کانى به‌رێوه‌به‌رانى ئاماده‌ییه‌کانى قه‌زاى کفرى بریتین له:- ١- پێدانى مووچه‌ى ته‌واو به‌بێ لێبڕین و ده‌ستکارى کردن هه‌موو ٣٠ ڕۆژ جارێک. ٢- خوێندنى ئه‌لیکترۆنى و ئۆنلاین ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه ، چونکه پێمان وایه سه‌رکه‌وتوو نابێت و نابێته به‌دیلى خوێندنى ناو پۆل و قوتابخانه و خوێندنگاکان. ٣- ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى داوا ڕه‌وه‌کانمان نه‌درێته‌وه ڕۆژى ٢٧ ى مانگ که‌یه‌که‌م ڕۆژى ده‌ستپێکى ساڵى نوێى خوێندنه ده‌یکه‌ین به‌سه‌ره‌تاى بایکۆت و ناڕه‌زایه‌تى ئێمه‌ش وه‌کو توێژیکى ماندوو هاوڕاى شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ده‌بین. ٤- مۆڵه‌ت ده‌ده‌ین به‌حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده تا به‌روارى ١٠-١٠-٢٠٢٠ بۆ جێبه‌جێکردنى داواکاریه‌کانمان ، ئه‌مه داواکارى ئێمه‌یه ، داواکارى مه‌ده‌نیانه و ئاشتییانه و له ئه‌گه‌رى وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ى حکومه‌ت بایکۆت به‌رده‌وام ده‌که‌ین له‌سه‌رجه‌م ئاماده‌ییه‌کانى سنورى په‌روه‌رده‌ى کفری. بریاره سبه‌ینێ 27ى ئه‌یول ده‌رگاى قوتابخانه‌کان به‌روى قوتابیانى پۆلى 12دا بکرێته‌وه ، مامۆستایانیش رایده‌گه‌یه‌نن تا دابه‌شکردنى مووچه ئاسایى نه‌کرێته‌وه ناچنه‌وه ناو هۆله‌کاتنى خوێندن.
هاوڵاتى به‌رێوبه‌رى چاودێرى بازرگانى هه‌ولێر ئاشکرایکرد سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه چه‌کى شایسته دارایه‌کانى جوتیاران دابه‌شده‌کرێت. هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوبه‌رى چاودێرى بازرگانى هه‌ولێر رایگه‌یاند: "سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه چه‌کى شایسته دارایه‌کانى جوتیاران دابه‌شده‌کرێت" هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌روو له‌پێناو دروست نه‌بوونى قه‌ره‌باڵه‌غى بۆماوه‌ى دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، "رۆژى یه‌کشه‌ممه له‌ژماره پسووڵه‌ى 140 تا 440ى پاره‌ى جوتیاران دابه‌شده‌کرێت". هێمن سه‌ید موراد ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که رۆژى دووشه‌مه چه‌کى پاره‌ى ژماره 441 تاوه‌کو 846 دابه‌شده‌کرێت.
لیلوا عەبدوڵا وتەبێژی ئەنجومەنی سەرباززی دیرەزور لە رۆژئاوای کوردستان ئێوارەی دوێنێ لە ھەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو کاتێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بوە لەسەر رێگەی گوندێکی دیرەزور بەڵام شۆفێرەکەی بریندار بووە. ئێوارەی دوێنێ هێرشێکی چەکداری کرایەسەرسەر ئۆتۆمبیلەکەی لیلوا عەبدوڵا لە پارێزگاری دیرەزوور لە سوریا‌و چەند فیشەکێک بەر ئۆتۆمبیلەکەی دەکەوێت، بەڵام خۆی رزگاری بوو بەلام شۆفێرەکەی بریندار بووە. لیلوا عەبدوڵا فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتە و وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی دیرەزورە لە پارێزگاکە.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢١٣) ١. پشکنین: (٤٢٥٣ پشکنینی نوێ) (٩١٥ هەولێر)، (٧٨٠ سلێمانی، ١٢٠ گەرمیان)، (٢٣٩٨ دهۆك)، (٤٠ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٥٢٠ تووشبووی نوێ) (١٠٩ هەولێر) (٩٥ سلێمانی، ٢١ گەرمیان) (٢٧١ دهۆك) (٢٤ هەڵەبجە) ٣. چاکبوون: (٢٦٤ چاکبوون) (١٩٩ هەولێر) (١٩ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان) (٢١ هەڵەبجە) ٤. مردن: (٣٣ مردن) (٩ هەولێر) (٧ سلێمانی، ١ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین) (١٣ دهۆك) (٢ هەڵەبجە) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٤٤٧٢٧٧ (١٦٤١١٢ هەولێر، ١١٢٣٢٣ سلێمانی، ١٦٦٧١٧ دهۆك، ٤١٢٥ هەڵەبجە) تووشبوون ٤٥٢١٥ (١٦٦٦٧ هەولێر، ١٥٦٧٢ سلێمانی، ١١٣٠١ دهۆك، ١٥٧٥ هەڵەبجە) چاکبوون ٢٨٩٣٨ (١٣٢٥٥ هەولێر، ٩٩٦٢ سلێمانی، ٤٢٥٣ دهۆك، ١٤٦٨ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٤٦٢٧ (٢٨٦٠ هەولێر، ٤٨٧٠ سلێمانی، ٦٨٢١ دهۆك، ٧٦ هەڵەبجە) مردن ١٦٥٠ (٥٥٢ هەولێر، ٨٤٠ سلێمانی، ٢٢٧ دهۆك ، ٣١ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٦ی ئەیلول ٢٠٢٠
هاوڵاتى بۆیه‌که‌مجار له‌مێژووى هه‌ردوو وڵاته‌که‌دا ده‌سته‌ى هاوکارى ئیسرائیل-سودان له خه‌رتومى پایته‌ختى سودان راگه‌یه‌نرا و بڕیاره له‌داهاتویه‌کى نزیکدا شاندى باڵاى هه‌ردوولا له ئۆگه‌ندا کۆببنه‌وه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى ئه‌یلولى 2020، که‌ناڵى 24 NEWSى فه‌ڕه‌نسا له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌کى نزیک له سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل بڵاویکرده‌وه، له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا سودان وه‌ک سێیه‌م وڵاتى عه‌ره‌بى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب ئاسایى ده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌ئۆگه‌ندا له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح بورهان سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى راگوزه‌رى سیاسى سودان کۆده‌بێته‌وه. هاوکات، سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵ بڵاویانکرده‌وه، سودان به‌خێرایى ده‌خوازێت په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى بکاته‌وه، چونکه له جێبه‌جێکردنى ئه‌و هه‌نگاوه‌دا ئه‌مریکا به‌ڵێنى پێداوه خه‌رتوم له‌لیستى ئه‌و وڵاتانه ده‌ربکات که پشتیوانى تیرۆر ده‌که‌ن و سه‌رجه‌م سزاکانیش له‌سه‌ر سودان هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه. 13ى ئابى ئه‌مساڵ ئیماڕات وه‌ک یه‌که‌م وڵاتى عه‌ره‌بى له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل په‌یوه‌ندییه‌کانى ئاسایى کرده‌وه و دواتریش شانشینى به‌حره‌ین هاته ناو رێککه‌وتنه‌که.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر ئەرکە دیپلۆماسییەکان و بنکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئامادەشن هاوکاریی عێراق بکەن بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری. نێچیرڤان بارزانی، لە تویتێکدا، پاڵپشتیی هەوڵی سەرکردە عێراقییەکان دەکەن بۆ رێگریکردن لەو هێرشانە. ئامادەی هاوکارین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵات‌دا. لە ماوەی رابردوودا هێرشەکان بۆ سەر شاندە دیپلۆماسییەکان و تەقینەوەکان لە بەغدا زیادیانکردووە. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، لەگەڵ بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق بە مووشەک دەکرێنە ئامانج، زۆر جاریش گرووپە چەکدارە نزیکەکان لە ئێرانەوە بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەکرێن. لە 15ـی ئەم مانگەش لە بەغدا بۆمبێک بە کاروانێکی شاندی دیپلۆماتکارە بەریتانییەکان لە رێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا تەقییەوە. دەقی توویتەکەی نێچیرڤان بارزانی: بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێریی دوایین هێرش و هەڕەشەکان دژی ئەرکە دیپلۆماسییەکان و بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکەین کە عێراقییەکان لە "تیرۆر" دەپارێزن. پاڵپشتی لە هەوڵی سەرکردە عێراقییەکان بۆ رێگەگرتن لە هێرشی زیاتر دەکەین و ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات‌دا.
ھاوڵاتی نەجمەدین کەریم پاریزگاری کەرکوک لە سێیەمین سالیادی ریفراندۆمدا رایگەیاند دەکرێت ھەنگاوەکانی داھاتوو لەسەر ریفراندۆم بنیات بنرێت. نەجمەدین کەریم یەکێک بوو لە پشتگیریکارانی ئەنجامدامی ریفراندۆم لە کەرکوک بەلام دوای سەرنەکووتنی رپسەکەو گەرانەوەی حکومەتی عێراق بۆ کەرکوک لە 16ی تشرینی یەکەمی 2017، نەجمەدین کەریمو بەشیکی تری بەرپرسان شارەکەیان بەجێھێشت. نەجمەدین کەریم لە راگەیەنراوێکدا وتی "پڕۆسەی گشتپرسی زەرورەتێکی نەتەوەیی بوو بە ئاڕاستەی نیشاندانی خواستی گەلەکەمان بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوکات هەنگاوێکی مێژوویی بوو، بۆ ڕەتکردنەوەی ئەەو غەدرە مێژووییە، کە زیاتر لە سەدەیەك بەرامبەر بە گەلەکەمان ئەەنجامدراوە". ھەروەھا وتی "ئەەم پرۆسەیە وەك فاکتەرێکی نەتەوەیی بۆ پرسی نەتەوەیی گەلەکەمان دەمێنێتەوە و دەکرێت هەنگاوەکانی داهاتوومانی لەسەر بنیادبنێن لە بەردەم جیهاندا"
هاوڵاتى وه‌زیرى رۆشنبیرى حکومه‌تى هه‌رێم پێدانى ژماره‌ى سپاردنى کتێب ناوه‌ندى ده‌کات و لیژنه‌یه‌کى ناوه‌ندى له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى بۆ دروستده‌کات. رۆژى ٢٤ ى ئه‌یلولى ٢٠٢٠ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان به‌فه‌رمانى ژماره ٣٠٧٧ له ٢٤/٩/٢٠٢٠ پاڵپشت به رێنمایى ژماره ( ٦) ى ساڵى ١٩٩٩ بڕیاریدا پێدانى ژماره‌ى سپاردن بۆ چاپى کتێب بکرێت به شێوازێکى مه‌رکه‌زى و ته‌نها له‌ڕێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کتێبخانه گشتییه‌کانه‌وه ده‌درێت. حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید، وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوانى حکومه‌تى هه‌رێم له فه‌رمانه‌که‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که " پێش پێدانى ژماره‌ى سپاردن، کتێبه‌که له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌کى پسپۆڕه‌وه پێداچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌کرێت و دواتر ئه‌و ژماره‌یه‌ى ده‌درێتێ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌م نزیکانه‌دا ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ستبه‌کار ده‌بێت".
ھاوڵاتی مه‌سعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سێھەمین ساڵیادی ریفراندۆمدا وتی "خۆ ناچەمێنین". ئەوەش ھەمان ئەو دروشمە بوو کە لە کاتی ریفراندۆمەدا بەرزی کردبوویەوە. بارزانی ئەمڕۆ 25ی ئەیلول لە ساڵیادی ریفراندۆمدا لە تویتێکدا کە بە ئینگلیزی بڵاویکردۆتەوە نوسیویەتی "خۆ ناچەمێنین". دوای ئەم تویتە میدیاکانی سەر بە پارتی بە گرنگەوە باسی ئەو تویتە دەکەن. کەناڵی کوردستان 24 کە مەسرور بارزانی کوڕی مەسعود بارزانی خاوەنداریتی دەکات نوسیویەتی بارزانی "گه‌وره‌ترین شانازییه‌ك كه به ژیانییه‌وه ده‌یكات، ئه‌و ژیانه پێشمه‌رگانه‌یه". ھەروەھا راگه‌یانداوێکی بلاوکردۆتەوە بەناوی راگەیاندنی 'ئۆفیسی مه‌لا مسته‌فا بارزانی'، بە ناونیشانی "ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی.. شكۆ و شانازی"
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٠٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٥٢١ چاکبوونەوە و ٢٥ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٠٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٦٥ لە دهۆک، ٢٥٠ لە هەولێر، ١١٣ لە سلێمانی، ٣٢ لە گەرمیان، ٣١ لە هەڵەبجە، ١٥ لە راپەڕین." ئاماژە بەوەشکراوە، "٥٢١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢٢٦ لە دهۆک، ١٩٤ لە هەولێر، ٣٣ لە هەڵەبجە، ٣١ لە سلێمانی، ٢٩ لە گەرمیان، هەشت لە راپەڕین." ئەوەش خراوەتەڕوو، "٢٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە ١١ لە سلێمانی، شەش لە دهۆک، چوار لە هەولێر، چوار لە راپەڕین." بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٤٤ هەزار و ٦٩٥ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٨ هەزار و ٦٧٤ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٦١٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە