هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى ئیتاڵیا کۆبوویه‌وه‌و جه‌ختیان له گرنگى و پێویستیى به‌رده‌وامیى کارى هاوبه‌ش و ئه‌رکى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق کرده‌وه. سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى ئه‌یلول2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له لۆرێنزۆ گوێرینى، وه‌زیرى به‌رگریى ئیتالیا و شاندێکى یاوه‌رى کرد. له کۆبوونه‌یه‌کدا دۆخى ئه‌منیى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ى گرووپه چه‌کداره‌کان له نێرده دیپلۆماسییه‌کان و هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق و هه‌ڕه‌شه و جموجووڵه‌کانى داعش تاوتوێ کرا. هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگى و پێویستیى به‌رده‌وامیى کارى هاوبه‌ش و ئه‌رکى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق کرده‌وه تا دڵنیابوونه‌وه له له‌ناوچوونى یه‌کجاره‌کیى داعش. هاوڕا بوون که هێشتا عێراق و هه‌رێمى کوردستان پێویستیان به هاوکارى و پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و له‌مباریه‌وه وه‌زیرى به‌رگریى ئیتالیا به‌رده‌وامیى پشتگیرى و هاوکاریى وڵاته‌که‌ى بۆ هه‌رێمى کوردستان دووپات کرده‌وه. هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى کوردستانى بۆ ئیتالیا دووپات کرده‌وه که له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیدا هاوکاریى سه‌ربازى و مرۆیى پێشکه‌ش به هه‌رێمى کوردستان و عێراق کردووه، هه‌روه‌ها سوپاسى په‌رله‌مانى ئیتالیاى کرد که ڕه‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر به‌رده‌وامیى ئه‌رکى هێزه ئیتاڵییه‌کان له عێراق و هه‌رێمى کوردستان دا و سڵاوى بۆ یه‌که به‌یه‌که‌ى سه‌ربازانى ئیتالیا له هه‌رێمى کوردستان نارد. هاوکات، نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان به نیگه‌رانییه‌وه له پێشهاته ئه‌منییه‌کانى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ى گرووپه چه‌کداره‌کان له نێرده دیپلۆماتییه‌کان ده‌ڕوانێت و وتى: “ئه‌رکى نێرده دیپلۆماتییه‌کان و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى عێراق گرنگ و پێویسته و بۆ هاوکارى و پشتگیرییه له عێراق و ده‌بێت سه‌لامه‌تى و ئاسایشیان بپارێزرێت، هه‌رێمى کوردستانیش هه‌موو پشتگیرییه‌ک له هه‌نگاو و ڕێکاره‌کانى سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڕێز مسته‌فا کازمى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌کان ده‌کات”. دوایین پێشهاته‌کانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و سوودوه‌گرتن له ئه‌زموونى ئیتالیا له‌مباره‌یه‌وه و چه‌ند پرسێکى دیکه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوون که وه‌زیرى کاروبارى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوو.
ھاوڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئێسک و پروسکی جەستەی ئەو سەربازانەی سوریا رادەستی رژێم دەکه‌نەوە کە لە 2014 لەلایەن رێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش)ەوە کوژران. پاشماوەکان لەدوو گۆڕی بەکۆمەڵدا نێژرابوون کە بەمدواییانە لەپارێزگای رەققە دۆزرانه‌وه. هێزە ئەمنییە خۆجێیە کوردییەکان (ئاسایش) بەیارمەتی دانیشتوانی گوندی فەرحانیە لە عەین عیسا ئەم گۆڕانەیان دۆزییەوە. تائێستا زیاد لە (30) جەستەیان دەرهێناوەتەوە لەو دوو گۆڕەدا. هەفتەی رابردوو ئەندامانی تیمی فریاگوزاریی ئەنجومەنی مەدەنی رەققە گۆڕێکی بەکۆمەڵیان هەڵدایەوە کەتیایدا ئەو سەربازە سورییانە نێژراون کە لەلایەن داعشەوە لە 2014 کوژران. هەروەها ئاژانسی هاواری رۆژاڤا ڤیدیۆکەی بڵاوکردەوە. سەربازانی سوریا کە سەر بەلیوای (93) بوون لەبنکەی فیرقەی (17) کوژران لەناوچەکە، هەرچەندە خۆیان راده‌ستی داعش کردبوو دوای ئابڵوقه‌دانێکی دوورودرێژ. مەدەنییەکانی ناوچەکە جەستەکانیان ناشت وەک رێزێک بۆ پیرۆزی جەستەی مردوو. دوور لەچاوی ئەندامانی داعش ئەمەیان ئەنجامدا بۆ خۆلادان لەسزا. هەرکە پرۆسەی هەڵدانەوەکە دەستیپێکرد، نوسینگەی پەیوەندیە جەماوەریەکانی هەسەدە، پەیوەندییان کرد بەهێزەکانی رژێمەوە کە لەو ناوچەیە جێگیرن نزیک بە عەین عیسا تا رادەستکردنەوەی جەستەکان رێکبخەن. ئاسایش و هەسەدە بەمدواییانە هەوڵەکانیان برەوپێداوە بۆ بەدواکەوتنی شانە نوستووەکانی داعش، هەموو ئاسەوارەکانی وێرانکاریی کاتی شەڕی گروپەکە لادەبەن و بەدوای گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا دەگەڕێن. لەهەمووی گرنگتر، چەندین چالاکی کۆمەڵایەتی رێکدەخەن بۆ دانیشتوانی ناوچەکە تا لەکاریگەریی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەسەڵاتی داعش رزگاریان ببێت، بەتایبەتی چونکە رەققە بنکەی تایبەتی گروپەکە بوو لەکاتی ترۆپکی دەسەڵاتیدا. عەمار ساڵح، چالاکوانی کۆمەڵایەتی وتی «گۆڕە تازە دۆزراوەکان بەڵگەی زیاترن لەسەر ئایدۆلۆژیا تاوانکارییه‌که‌ی داعش، چونکە سەربازەکان لەسێدارەدران لەکاتێکدا بێ چەک بوون دوای پچڕانی پەیوەندییان بەفەرماندەکەیانەوەو هەڵاتنی ئەو ئەفسەرانەی لەگەڵیان بوون». به‌ئاماژه‌کردنی بە رەتکردنەوەی کرده‌وه‌کانی داعش، وتی لەوکاتەدا پەیوەندی نێوان خەڵکی رەققەو سەربازانی رژێم دوژمنکارانە بووە، «بەڵام دانیشتوان جەستەی سەربازە کوژراوەکانیان ناشت، سەرەڕای ئەو مەترسیەی رووبه‌ڕووی ده‌بوونه‌وه«. وتی «دانشیتوانی ناوچەکە ئەو گروپە رەتدەکەنەوەو هاوکاریی چڕیان هەیە لەگەڵ هەسەدە بۆ ئاشکراکردنی شانە نوستووەکان و هاوکارەکانی داعش». رۆژنامەوانێکی سوری، محەمەد عەبدوڵا وتی «بەم دوو گۆڕە بەکۆمەڵە تازە دۆزراوەیه، ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵە دۆزراوەکان تائێستا گەیشتوونەتە (29). هەروەها وتیشی دەخەمڵێنرێت که لانیکەم شەش هەزارو (40) جەستە لەم گۆڕە بەکۆمەڵانەدا بن. وتیشی ئاستەنگی دەستنیشانکردنی ناسنامەی جەستەکان گەورەیەو ئاماژەیکرد بەوەی تەنیا (700) جەستە تا ئەمڕۆ دەستنیشانکراون لەبەر سەختی ئەنجامدانی پشکنینی دی ئێن ئەی لەسەر جەستەکان و ئەندامانی خێزانی قوربانیان. هه‌روه‌ها وتی دۆزینەوەی ناسنامەی سەربازانی کوژراوی سوریا ئاستەنگێکی کەمترە، چونکە دواتر دەتوانرێت پشکنینیان بۆ بکرێت لە تۆماری سەربازانی ونبووی رژێمی سوریادا.
ھاوڵاتی زەینەب جەلالیان، ژنە سیاسی و چالاکوانی رۆژھەڵاتی کوردستان ماوەی (12) ساڵە لەزیندانەکانی ئێران لەدۆخیکی تەندروستی خراپ‌دا ژیان دەگوزەرێنێ. لەچەند مانگی رابردوودا لەزیندان تووشی کۆرۆنا بوو، ئەمە جگە لەوەی دۆخی تەندروستی پێشتریش ناجێگیر بووە. زەینەب جەلالیان، (37) ساڵ تەمەن لە 2008 بەتۆمەتی هاوکاریکردن لەیەکێک لەحزبە کوردییەکان دەستبەسەر کرا، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام دواتر سزاکەی گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتاهەتایی. زەینەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی کورد لەچەندین زیندانی ئێران جێگۆڕکێ بەشوێنەکەی کراوە، دوای سێ مانگ راگیران لەبەندیخانەی ناوەندیی کرمان، بۆ جارێکی دیکە گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان لەڕۆژی پێنجشەممە (٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠). ئەو بەندکراوە سیاسییە رۆژی ٢٨ی نیسان تووشی پەتای کۆرۆنا بوو، دوای دوو مانگ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کرمان گوازرایەوە. زەینەب جەلالیان لەکاتی دەستبەسەرکرانەوە لەساڵی 2008، لەبەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان‌دا راگیرا بۆ ماوەی پینج مانگ، دواتر گواسترایەوە بۆ گرتووخانەی ئێڤین لەتاران. ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردە کە لەنێوان بەندکراوانی سیاسیی ژن لەئێراندا قورسترین حوکمی بەسەردا سەپاوە، پاش هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆری بنەماڵەکەی گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی خۆی لەکرماشان و لەوکاتەوە لەو بەندیخانەیە راگیرابوو لەبەھاری ئەمساڵدا بۆ بەندیخانەی کرمان گوازرایەوە. ھەفتەی رابردوو بۆ جارێکی دیکە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان گوازراوەتەوە. زەینەب لەدایکببووی ساڵی 1983یە لەگوندی دەمقشلاقی سەر بەشاری ماکۆی رۆژهەڵاتی کوردستان. جەلالیان لە 2008 لەڕێگای نێوان کرماشان و سنەدا لەبازگەی بازڕەسی قازانچی نزیک شاری کامیاران لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لەلایەن چەند پۆلیسێکی جل مەدەنی چەکدارەوە دەستبەسەر کرا. بەوتەی شایەدان چەند پیاوێکی چەکدار ئۆتۆمبێلەکەیان دەورپێچکردووەو زەینەبیان بەزەبری لێدان لەئۆتۆمبێلەکە ھێناوەتە خوارەوەو خستویانەتە ناو سندو‌قی ئۆتۆمبێلێکی ترەوە. زەینەب جەلالیان دوابەدوای دەستبەسەرکردنی رەوانەی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتڵا‌عاتی شاری کرماشان ناسراو بەزیندانی مەیدانی نەفت کرا. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن، لەم زیندانەدا زۆر ئەشکەنجەو ئازاری بینیوە، لەدوای دەستبەسەرکردنیشی کەسوکاری لەوردەکاریی تۆمەتەکانی سەری بێئاگابوون. ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ زەینەب جەلالیان بریتین لە: ١-چالاکی چەکداریی دژ بەکۆماری ئیسلامی ئێران. ٢-بەشداربوون لە پژاک. ٣-هەڵگرتنی چەک و کەرەستەی سەربازیی. ٤- چالاکی و پڕوپاگەندە بۆ گروپەکانی دژ بەکۆماری ئیسلامی ئێران. لەدادگادا تۆمەتی دژایەتیکردنی خودا دراوەتە پاڵی و سەرەتا سزای لەسێدارەدان سەپێنراوە بەسەریدا، بەڵام لەئەنجامی فشاری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کەمپینە نێودەوڵەتییەکان ئەم سزایە گۆڕدرا بەسزای زیندانی هەتاهەتایی. پارێزەرەکانی چەندین جار وتوویانە رەوشی تەندروستی زەینەب جەلالیان باش نییەو لەئەنجامی (12) ساڵ زیندانیدا زۆر کێشەی تەندروستی بۆ دروستبووە، بەتایبەت چاوەکانی و گورچیلەکانی زۆر ئەزیەتی دەدەن. ھەروەھا لەئەنجامی مانگرتنی درێژ لەخواردندا کێشەی تری تەندروستیشی بۆ دروستبووە، بەڵام بەرپرسانی زیندان رێگەنادەن زەینەب جەلالیان بچێتە نەخۆشخانە. ژنە زیندانی سیاسیی کورد، زەینەب جەلالیان لەھاوینی ئەمساڵدا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی کردووەو باسی لەوە کردووە کە لەدۆخێکی سەخت و لەژووری تاکەکەسی زیندانی کرمان رادەگیردرێت، ئەوەش لەکاتێکدا بوو کەھێشتا نەگەڕێنرابووەوە بۆ کرماشان. زەینەب جەلالیان لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەروەها، ئاماژەی بەوەداوە کەکاربەدەستانی زیندان رایانگەیاندووە؛ ئەگەر خەرجی گواستنەوەکە خۆی لەئەستۆی بگرێت، دەیبەنەوە بۆ زیندانی شاری (خۆی) لەپارێزگای ئورمیە، بەڵام هێشتا ئەمە جێبەجێی نەکراوە. بەپێی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژھەڵاتی کوردستان، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی زەینەب چەند هەفتە جارێک و بەئامادەبوونی دوو کارمەندی ئەمنیی زیندانەکە دەکرێت و رێگەی پێ‌نادرێت بەزمانی کوردی قسە بکات و ناچاردەکرێت بەزمانی فارسی لەگەڵ باوک و دایکی قسە بکات کە بەسەختی لەو زمانە تێدەگەن. هەریەک لەکۆمەڵگای ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) و کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ( کەنەکە) داوایان کردبوو هەرچی زووە دەبێت زەینەب جەلالیان و زیندانیانی سیاسی لەگرتووخانەکانی ئێران ئازاد بکرێن. زەینەب جەلالیان ژنە زیندانی سیاسیی کورد کەماوەی (١2) ساڵە لەگرتووخانەدایە، ئەو ماوە درێژەی زیندان ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەی زیندان کاریگەریی زۆری لەتەندروستی کردووە. دوای ئەوەی بڵاوبووەوە کە زەینەب جەلالیان تووشی پەتای کۆرۆنا بووە، لەژێر فشاری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای مەدەنی لەژێر رێوشوێنێکی توندی ئەمنی و دەستبەستراوی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی گرتووخانەکە، سەرەڕای ئەوەی کەپزیشکەکان پشکنینان بۆ ئەنجامدابوو داوایان کردبوو لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدابێت، بەڵام جارێکی تر گەڕێندرایەوە گرتووخانە.
ھاوڵاتی قادسیەکەی سەددام بۆ قەسری شیرین دوای رووخانی محەمەدڕەزا پەهلەوی دوایین پاشای ئێران و بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە رێبەرایەتی روحەڵڵا خومەینی لەساڵی (1979) سەددام حسێن سەرۆکی رژێمی بەعسی عێراق لەوتارێکی ئاگرین لەبەردەم ئەنجومەنی شۆڕشدا رایگەیاند؛ ئێران بووەتە مەترسییەکی گەورە بۆ عێراق و عەرەب و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆیە دەبێت گورزێکی لێبدەین کە لەبیری نەکەن و ئەو خاکەی داگیریان کردووە لەچنگیان دەریبهێنین و لەماوەیەکی کەمدا کۆتایی بەو داگیرکاری و سەرەڕۆییە بهێنین، ئەمەش هەشت ساڵ جەنگ و ماڵوێرانیی بۆ کورد لەڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان و بەشەکانی دیکەی ئەو دوو وڵاتە لێکەوتەوەو زیانە مادییەکانی هەردوولای جەنگەکە بەزیاتر لەترلیۆنێک دۆلار خەمڵێنراوە. قادسیەی سەددام و بەرگریی پیرۆزی ئێران سەددام حسێن لەساڵی (1979) داوای کۆنتڕۆڵکردنی رووباری شەتولعەرەب (ئەروەند)و سێ دورگەی (ئەبو مو‌سا، تۆنبی گەورە و تۆنبی بچوک)ی لەکەنداو دەکرد کە لەساڵی (1971) دوای رێککەوتنی بەریتانیاو ئێران ئەو دورگانە بەڕەسمی ببوون بەبەشێک لەئێران و سەددام حسێن بەبەردەوامی هەوڵی دەدا وڵاتانی عەرەبی کەنداو دژی ئێران هان بدات و ئەمەشی وەک جەنگی قادسیەی نێوان خولەفای راشیدین لەدژی لەشکری ئێران لەساڵی (636) میلادی وەسف دەکرد لەبەرامبەردا روحەڵڵا خومەینی، رێبەری ئەوکاتی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند؛ جەنگ لەدژی سەددام حسێن و رژێمی بەعسی عێراق بەرگرییەکی پیرۆزەو ئەو جەنگەش کە هەشت ساڵی خایاند بەبەرگریی پیرۆز لەئێران یادی دەکرێتەوە. لەبەڵگەنامەیەکی نهێنیدا کە تایبەتە بەدانیشتنەکانی سەرکردەکانی بەعس بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و دەست دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا کەوتووەو بڵاوکراوەتەوە سەددام حسێن لەیەکەێک لەکۆبوونەوەکاندا بە عەدنان خەیروڵڵا-ی وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی دەڵێت ئەگەر سبەینێ قەسری شیرین لەکرماشان بگرین چی روودەدات کە خەیروڵڵا لەوەڵامدا دەڵێت هیچ و ئەمەش بەڵگەیەکە کە سەددام زۆر بۆی گرنگ بووە ئەو بەشە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کە دەکەوێتە رۆژئاوای ئێران داگیربکات. ئەو کاتە زۆربەی ئەندامانی سەرکردایەتی حزبی بەعس جەختیان لەوە کردووەتەوە کەئێران بەرگەی سێ رۆژ جەنگ ناگرێت و عێراق سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت. شەڕ لەسەر بوکی کرماشان بەپێی هەندێک سەرچاوەی مێژوویی هاوچەرخ لەئێران جەنگی راستەقینەی عێراق دژی ئێران لەناوچەی قەسری شیرین لەپارێزگای کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەستیپێکردووەو بەبڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەر لەو شوێنەش کۆتایی هاتووەو رژێمی بەعس لە رێککەوتی (22/8/1980) لەڕێگەی تۆپ و تانکەوە هێرش دەکاتەسەر ئەو ناوچەیەو بەڕۆژێک (160) هەزار هەکتار زەوی کشتوکاڵی و دارستانی تایبەت بەخورما-ی سوتاندووە و توانیویەتی لەماوەیەکی کەمدا (50) کیلۆمەتر بەرەو تاران پێشڕەویی بکات و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی (100) هەزار کەسی دانیشتوی ئەو ناوچانەش بەناچاری ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن. تاریق عەزیر بیانوی جەنگێکی گەورە لەیادی (40) ساڵەی دەستپێکی جەنگی ئێران و عێراق رۆژنامەی (ئێعتیماد) کە نزیکە لەریفۆرمخوازنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەناونیشانی (بیانوی عێراق بۆ جەنگ لەدژی ئێران) نووسیویەتی: ئەو جەنگە کە بەدرێژخایەنترین جەنگی سەدەی بیستەم لەدوای جەنگی ڤێتنام لەقەڵەمدەدرێت، بیانوی رژێمی بەعس و سەددام حسێن وەک سەرۆکی حزبی بەعس بۆ دەستپێکردنی ئەو جەنگە لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەبوو کە هەوڵدراوە تاریق عەزیز، ئەندامی ئەنجومەنی فەرماندەیی و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەن ئێرانەوە تیرۆربکرێت و سەددام وتی «هەر دەستێک دەست بۆ تاریق بەرێت دەیبڕین»، ئەمە سەرەتای بیانویەک بوو بەڵام لەڕاستیدا حزبی بەعس پارێزگای خوزستان-ی ئێرانی بەبەشێک لەوڵاتەکەی دەزانی و دەیویست شکستی رێککەوتنی جەزائیر لەساڵی (1975) کە لەگەڵ شای ئەوکاتی ئێران واژۆ کرابوو قەرەبوو بکاتەوەو لەو چوارچێوەیەشدا عێراق دوای (637) جار بەزاندنی سنوری ئێران، لە (22/9/1980) لەڕێگەی زیاتر لە (100) فڕۆکەی جەنگییەوە (10) فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی ئێرانی بۆردومان کرد‌و جەنگێکی بەرفراوانی دەستپێکرد کە هەشت ساڵی خایاند و ئەنجامەکەشی گەڕانەوە بوو بۆ خاڵی دەستپێکی ئەو جەنگە. کورد لەبەرداشی ئێران و عێراق ساڵی (1975) زۆربەی سەرکردایەتی‌و هێزە چەکدارەکانی پارتی بەهۆی رێککەوتنی نێوان سەددام حسێن، جێگری سەرۆکی ئەوکاتی عێراق و محەمەد رەزا پەهلەوی، شای ئەو سەردەمەی ئێران ناچاربوون لەشاری کەرەج-ی نزیک تاران-ی پایتەختی ئەو وڵاتەو چەند شارێکی دیکە نیشتەجێ بکرێن و دوای رووخانی سیستمی پاشایەتی لەساڵی (1978)و هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران، داوایان لێ‌کرا دژی لایەنە کوردەکانی رۆژهەڵات بۆ پشتیوانی لەکۆماری ئیسلامی ئێران هاوشانی سەربازە ئێرانییەکان بجەنگن و ئەمەش بووەهۆی ئەوەی بەریەککەوتن و پێکدادانی سەربازیی لەنێوان قیادە موەقەتەی سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و هێزەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رووبدات و لەبەرامبەردا رژێمی سەددام حسێن هاوکاریی هێزە کوردییەکانی نەیاری ئێرانی دەکردو یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی عێراقیشی بەوە تۆمەتبار دەکرد کەچاوساغیی بۆ سەربازەکانی ئێران دەکات و کورد لەباشورو رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتبووە بەرداشی جەنگی نێوان عێراق و ئێرانەوەو زیانی گیانی و ماددیی زۆر بەو ناوچانە گەیشت کەکوردی تێدا دەژیا. جەنگێک لەئاسمان دەستیپێکردو لەزەوی کۆتایی هات ئێران و عێراق لەئاسمان و زەوی و دەریا گەورەترین جەنگی سەدەی بیستەمیان بە فڕۆکەی روسی و ئەمریکی دەستپێکردو لەقۆناغی یەکەمدا رژێمی سەددام حسێن بەگورزێکی ئاسمانی توانی ئێران تووشی شۆک بکات و ئەویش لەڕێککەوتی (22/9/1980)و کاتژمێر (13:00) بەبۆردومانکردنی (10) فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی و سەربازیی ناوخۆی ئێران لەلایەن (104) فرۆکەی جەنگیی عێراقەوە، کەئەمەش وای کرد ئەو رۆژە ئێران کاردانەوەیەکی بەپەلە بنوێنێت و بنکەی ئاسمانی شوعەیبیە و بنکەیەکی سەربازیی دیکە لەناسریە بەفرۆکەی جەنگی بۆردومان بکات و بۆ رۆژی دواتر لەڕێگەی (140) فڕۆکەی جەنگییەوە کەزۆربەیان لەجۆری (ئیف-4)ی ئەمریکی کە بەفانتۆم دەناسرێن فڕۆکەخانەکانی عێراق لە (سلێمانی، موسڵ، ئەلرەشید، بەغداد، شوعەیبیە، ناسریە، ئۆمولقەسر، ئەلبەکر) بکاتە ئامانج و شەڕێکی تەواوەتی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا دەست پێ‌بکات. عێراق دوای بۆردومانی زۆربەی فڕۆکەخانەکانی ئێران بەهێزی پیادەکەی (50) کیلۆمەتر لە قەسری شیرین پێشڕەوی کرد‌و ئێران دوای ساڵێک توانی ئەو ناوچەیە بۆ جاری یەکەم ئازادبکات‌و دواتر عێراق ئەو ناوچەیەی لە رێگەی موجاهیدینی خەلقی ئێرانەوە جارێکی دیکە داگیرکردەوەو هەر ئەمەش وایکرد ئەو ناوچەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت شاری قەسری شیرین بەتەواوەتی وێران ببێت و ئێستاش دوای تێپەڕینی زیاتر لە (30) ساڵ بەسەر ئازادکردنی تەنها یەک لەسەر پێنجی دانیشتوانی ئەوکات کەژمارەیان (100) هەزار کەس بووە روویان لەشارەکەیان کردووەتەوە. عێراق سوپایەکی پڕچەک لەکاتی دەستپێکی جەنگ بەفەرمانی سەددام حسێن، عێراق بە (366) فرۆکەی جەنگیی (میگ) و (سۆخۆ) و (تۆپۆلۆڤ) روسی و (میراژ)ی فەڕەنسی و (400) هێلیکۆپتەرو (872) فڕۆکەوانی جەنگی و (420) هەزار سەربازی پیادەو حەوت هەزار هێزی دەریایی و (25) هەزار سەرباز لەهێزەکانی ئاسمانی و شەش هەزارو (200) تانک و زرێپۆش و هەزارو (500) تۆپهاوێژی زەومینی و (400) تۆپهاوێژی ئاسمانیی، جەنگی لەدژی ئێران دەستپێکردو توانی لەدوو ساڵی یەکەمدا دەستێکی باڵا‌و سەرکەوتوو لەجەنگدا بەدەست بهێنێت. بەپێی زۆربەی سەرچاوە سەربازییەکان (85%)ی چەک و کەرەستەی سەربازیی عێراق لەلایەن سۆڤیەتەوە دابین دەکراو دوای سۆڤیەتیش هەریەکە لە(فەڕەنسا، چیکۆسلۆڤاکیا-ی پێشوو، سوید، بەڕازیل) دواتریش ئەمریکا بەشێک لەچەک و کەرەستەی جەنگیی لەدژی ئێران بۆ عێراق رەوانە دەکرد. بەپێی سەرچاوەکانی ئێران ئەوکاتە وڵاتەکە خاوەنی (655) هەزار سەربازی پیادە، هەزارو (50) تانک و زرێپۆش، چوار کەشتی گواستنەوە، (600) تۆپهاوێژ، (300) هێلیکۆپتەرو (209) فڕۆکەی جەنگی لەجۆری (ئێف-4) و (ئێف-5) و (ئێف-14)ی ئەمریکی بووە و بەوتەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، ئەوان لەشەڕێکی نابەرابەردابوون. سۆڤیەت و ئەمریکا ئاگری جەنگی ئێران و عێراق خۆش دەکەن یەکێتی سۆڤیەت کە ئەوکات دووەم زلهێزی جیهان بوو، لەساڵی (1980) فرۆشتنی چەکی بەئێران و عێراق راگرت بەڵام دوای دوو ساڵ بەنهێنی چەک رەوانەی عێراق دەکات و دواتر ئەمریکا کە بە یەکەم زلهێزی جیهان لەقەڵەم دەدرێت لەساڵی (1982)و بە رێککەوتنی نهێنی و ژێربەژێر چەک و کەرەستەی سەربازیی بەکۆماری ئیسلامی ئێران دەفرۆشێت و دوای ئەوەی ناکۆکیی لەنێوان واشنتۆن و تاران‌دا قوڵ دەبێتەوە، ئەمریکا لەکۆتاییەکانی جەنگی نێوان عێراق و ئێران‌دا هێرش دەکاتەسەر بنکەکانی ئێران لەکەنداو، هەریەکە لەوڵاتانی (کۆریای باکور، سوریا، لیبیا) چەک و کەرەستەی سەربازیی بەئێران دەفرۆشن کە ئەوانیش لەبنەڕەتدا ئەو چەکانەیان لەسۆڤیەتەوە وەرگرتووە. ئێران بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی رەت دەکردەوە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەماوەی هەشت ساڵی ئەو جەنگەدا هەشت بڕیارنامەی دەرکرد کە حەوتیان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە رەتکرانەوەو تاران تەنها بەبڕیارنامەی ژمارە (598)ی ئەنجومەنەکە رازیی بوو ئەویش دوای دوو رۆژ لەوەی کەعێراق ئامادەیی خۆی بەپابەندبوون بەو بڕیارنامەیە راگەیاند، بەڵام خومەینی رایگەیاند ئەو بڕیارنامەیە وەک جامی ژەهر وایەو لەبەر بەرژەوەندیی وڵاتەکەم دەیخۆم لەکاتێکدا بەوتەی چاودێرانی نێودەوڵەتی ئەو بڕیارنامەیە بەهێزترین و وردترین بڕیارنامەی مێژوویی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بووە بۆ راگرتنی گەورەترین جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان. بڕیارنامە (10) خاڵییەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان هەردوو وڵاتی ناچارکرد بگەڕێنەوە بۆ سنورەکانی پێش جەنگی نێوانیان کە لەساڵی (1980) دەستیپێکردبوو. زیانەکانی ئێران دوای کۆتایی هەشت ساڵ جەنگی نێوان ئێران و عێراق و لەساڵی (1991) وەفدێک لەلایەن خاڤیەر پێرێز، سکرتێری ئەو سەردەمی نەتەوەیەکگرتووەکان رەوانەی تاران دەکرێت بۆ ئەوەی زیانەکانی ئێران لەجەگ لەگەڵ عێراق بخەمڵێنن و بەپێی راپۆرتی ئەو وەفدەش زیانەکانی ئێران لەو جەنگەدا (97) ملیار دۆلار بووە، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران لەچەند بەیاننامەیەکدا زیانە مادییەکانی وڵاتەکەی بە یەک ترلیۆن دۆلار خەمڵاندووەو جەختی لەوە کردووەتەوە زیانە گیانیەکانی وڵاتەکەی بەهیچ پارەیەک ناخەمڵێنرێت. جەنگێک کە ئێرانی پیر کرد رۆژنامەی (مەردۆم سالاری) کەنزیکە لە ریفۆرمخوازانی ئێرانەوە راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە لەچوارچێوەی یادی (40)ساڵەی دەستپێکی جەنگی نێوان وڵاتەکەی و عێراق لەڕێککەوتی (22/9/1980) بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە لەو هەشت ساڵەدا (217) هەزارو (489) سەربازی ئێرانی کوژراون کەتەمەنی زۆربەیان لەنێوان (16 بۆ 20) ساڵدا بووەو بەپێی ئاماری ئەوکاتی دانیشتوانی ئێران زۆرینەی گەنجی وڵاتەکە بەشداریی ئەو شەڕەیان کردووەو وزەی گەنجی و لاوێتی وڵاتەکە گیرۆدەی جەنگ بووە، ئەگەرچی نەتەوەیەکگرتووەکان زیانە مادییەکانی ئێرانی بە (97) ملیار دۆلار خەمڵاندووە بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران جەخت دەکەنەوە کە ئەو ژمارەیە تەنها (10%)ی زیانەکانەو لەڕاستیدا ئەو جەنگە (1000) ملیار دۆلار زیانی بەئێران گەیاندووە . (18) ساڵ هەوڵدان بۆ وەرگرتنی قەرەبوو لەعێراق بەوتەی کەمال خەزرایی کەساڵانی (1989 بۆ 1998) نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لەنەتەوەیەکگرتوەکان بووە، وڵاتەکەی لەماوەی (18) ساڵدا بەبەردەوامی سکاڵای لەدژی رژێمی سەددام حسێن تۆمار کردووەو هەوڵی داوە بەپێی بڕیارنامەی (598)ی تایبەت بەجەنگی ئێران و عێراق داوای قەرەبوو لە رژێمی سەددام حسێن بکەن، بەڵام بەهۆی دەستوەردانەکانی ئەمریکاوە هیچکات نەیانتوانیوە ئەنجومی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ دەرکردنی بڕیارنامەیەکی تایبەت بە قەرەبوکردنەوەی وڵاتەکەیان رازیی بکەن، بۆیە تا ئەو ئەنجومەنە بەپێی خاڵەکانی نێو بڕیارنامەکە کۆنەبێتەوە، هیچ جۆرە قەرەبویەک ئێران ناگرێتەوەو ئەو زیانانەشی کە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بەئێران رایگەیاندووە و بە (97) ملیار دۆلار خەمڵاندویانە، تەنها زیانی ماددی بەشی مەدەنی بووە. زیانە گیانیەکانی عێراق بەنزیکەی (105)هەزار کوژراو (400) هەزار بریندار‌و (561) ملیار دۆلار بەراورد کراوەو لەبەرامبەردا ئێران رایگەیاندووە (217) هەزارو (489) سەربازیان لەماوەی هەشت ساڵی بەرگریی لەدژی عێراق کوژراوەو زیاتر لە (60) هەزارسەربازیان بێسەروشوێنەو (42) هەزار کەسیشیان لەلایەن عێراقەوە بە دیلگیراون و (627) ملیار دۆلار لە بەشی سەربازی و ئابورییدا زیانیان پێگەیشتووە، ئەگەرچی عێراق رایگەیاندووە تەنها لەگۆڕەپانی شەڕدا نزیکەی (800) هەزار سەربازی ئێرانی کوژراوە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەک ئەو ژمارەیەی پشتڕاست نەکردووەو لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیان لەوە کردووەتەوە کە زیانە مادییەکانی ئەو جەنگە بەگشتی زیاترە لە ترلیۆنێک دۆلار. «ئێران بووەتە براگەورەی عێراق» ئاژانسی فڕانس پرێس لەراپۆرتێکیدا کەتایبەت بە (40) ساڵ تێپەڕێن بەسەر جەنگی ئێران و عێراقدا بڵاویکردووەتەوەو ئاماژەی بەوە کردووە کەئەو رۆژەی سەددام حسێن بڕیاری هێرشکردنەسەر کۆماری ئیسلامی ئێرانی دا، تاران تۆوی سەرهەڵدانی دەسەڵاتێکی دیکەی لەعێراق چاند، ئەویش بەهاوکاریکردنی گروپە شیعەکانی وەک بەدرو (سوپای مەهدی)و نەیارانی کوردی دژی بەعس، بۆیە ئەمڕۆ ئەو گروپانەی پێشتر لەلایەن ئێرانەوە داڵدەو هاوکاریی دەکران بوونەتە دەسەڵاتدار لەوڵاتەکەیان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەبراگەورەی خۆیان دەزانن
ھاوڵاتی سە‌ڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کە تازە خانەنشین بووە لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی خرایە ژیر ئامێری ھەناسەدانی دەستکردەوە. سەرچاوەیەک لە ئیدارەی گەرمیانەوە بە ماڵپەڕی ھاوڵاتی راگەیاند کاتژمێرە سەرەتاکانی بەرەبەیانی 29ی ئەیلول سە‌ڵاح کوێخا لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی لەژیر ئامێری ھەناسەی دەستکردا کۆچی دوایی کرد. سەلاح کویخا چوار ھەفتە لەمەوبەر خانەنشین بوو، ئەوەش دوای نۆ ساڵ مانەوەی لە پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیاندا. دوای خانەنشین بوونیشی؛ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتی "پاش چەندین ساڵ لە ماندوبون و هەوڵی دڵسۆزانە و پێشکەشکردنی نمونەیەکی جوان لە بەرپرسیارێتی، کاک سە‌ڵاح کوێخا ماڵئاوایی لە پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کرد". ھەروەھا وتی "بەپێی ئەو ساڵانەی پێکەوە کارمان کردووە سە‌ڵاح کوێخا لەمەودواش لە هەر شوێنێک بێت بە هەمان دڵسۆزی جارانەوە و بە هەمان گیانی سەردەمی خەباتی پێشمەرگایەتی لە شاخ بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی کوردستان". ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به بڕیارێك له رۆژی 6/8/2006 ئیداره‌ی گه‌رمیانی پێكهێنا كه ناوەندەکەی له قه‌زای كه‌لار دانرا. حكومه‌تی هه‌رێم له ساڵی 2008 بڕیاریدا ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و له‌و رووه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پارێزگار به خشراوه‌یه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه. له‌ئێستادا، ئیداره‌ی گه‌رمیان پێكهاتووه له‌هه‌ریه‌كه له‌قه‌زاكانی(كه‌لار، كفری، به‌شێك له ناحیه‌كانی قه‌زای خانه‌قین). سە‌ڵاح کوێخا لەکاتی رادەستکردنی پۆستی ئیدارەی گەرمیان بە جه‌لال نوری لە 2ی ئەیلولی 2020. کە ئێشتا بە وەکالەت لە پۆستەکەدایە.
ھاوڵاتی شیرین فوئاد مەعسوم کچی فوئاد مەعسوم سەرکۆماری پێشووی عیراق داوادەکات کورد خۆی ئامادەبکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی "کازمییەکی بەهێز" لە بەغدا، چونکە پێیوایە کازمی بەرەو بەھیزبوون دەڕوات و میلیشیاکانیش بەرەو لاوازیی. ئەم وتانەی شیرین فوئاد مەعسوم دوای ئەوەدێت کە بەغدا خۆی ئامدەکردوە بۆ روبەرووبونەوەی میلیشیاکانی سەر بەئێران بەھۆی ئەوەی ھێرش دەکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا. شیرین وتی "ئەو سیناریۆیەی ئێستا لە عیراق دادەڕێژرێ، زیاتر بۆ لێدانی میلیشیاتە و بەهێزکردنی پێگەی کازمیە لە عیراق". وتیشی "گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکی بۆ هەولێر کارێکی کاتییە و مانای بەهێزبوونی کورد لە عیراق ناگەیەنێت". ھەروەھا وتی ”کورد دەبێت خۆ ئامادەبکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی کازمییەکی بەهێز لە بەغدا "
ھاوڵاتی نووسەرو رۆماننووس بەختیار عەلی رایگەیاند بەبێ ژمارەی سپاردن رۆمانێکی نوێی بڵاودەکاتەوە ئەوەش لەکاردانەوەیەکیدا بەرامبەر بە بڕیاریکی وەزارەتی رۆشنبیری کە ژمارەی سپاردنی بە مەرکەزی کردوە. لە بڕیارەکەی وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە، "پێدانی ژمارەی سپاردن ئەرکێکی گەورە و لێپرسراویەتی رۆشنبیری و ئەخلاقییە، بۆیە لەدوای دەرچوونی ئەم فەرمانە بەشێوەیەکی مەرکەزی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کتێبخانە گشتییەکانەوە دەدرێت". بەختیار عەلی لە وتارێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاماژەی بەوە کردووە، "بڕیارەکە بە روونی هەوڵێکی راستەوخۆیە بۆ زیندووکردنەوە و سەپاندنەوەی سیستەمی سانسۆر بەسەر کتێب و چاپەمەنیدا". وتیشی "دەبێت بێ هیچ گفتوگۆ و قسە لەسەر کردنێک لەلایەن هەموو رۆشنبیران و دەزگەکانی بڵاوکردنەوە و چاپخانەکانەوە بە یەک دەنگ رەتبکرێتەوە و جێبەجێ نەکرێت". بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوو بەختیار عەلی رۆمانێکی نوێ چاپبکات، "بۆ یەکەم جار بەبێ وەرگرتنی ژمارەی سپاردن چاپی دەکەم و لە جێگەی ژمارەی سپاردن، تێکستی دژ بە سانسۆر و سەرکوتی فیکری دەنووسم".
سازدانی: نازەنین گۆران کاردۆ محەمەد، بەرپرسی ژووری پەرلەمانی گۆڕان سەبارەت بەهەڵوێستی نەیاری هەندێک لەپەرلەمانتاری حزبەکە بەرامبەر بە گۆڕان داوایان لێدەکات کە رێزی حزبەکەیان بگرن و دەڵێت چونکە گۆڕان لەناو خەڵکدا جوانی کردوون و ناساندوونی. کاردۆ محەمەد، لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ھاوڵاتی داوادەکات پەرلەمانتارەکانیان دەست لەدروشمی توند هەڵبگرن و راستگۆبن لەگەڵ بەرنامەی گۆڕان. هەروەها دەڵێت «زۆر خەڵکمان بینی ئەوەندە توندبوو پاش ماوەیەک لەشوێنێکی تر بینیومانەتەوە، پێمخۆشە مرۆڤ راستگۆبێت کاتێک دروشمێک هەڵدەگرێت دروشمەکە جێبەجێبکات، فڕێدانی قسە تەنها بۆ خۆپاڵەوانکردنەو خزمەت بە نەیارەکانمان دەکات. ھاوڵاتی: بۆچی گۆڕان هەمان ئەو نەفەسەی سەرەتای نیە کەتازە دروست ببوو؟ کەپێشتر وادەبینران بەرگریی لەمافی خەڵکی دەکەن بەڵام خەڵکی ئێستا وای نابینێت؟ کاردۆ محەمەد: دوو نەفەسی جیاواز هەیە، تۆ کاتێک لەپێگەی ئۆپۆزسیۆنی جیاوازترە، بۆچوونەکانت لەڕاگەیاندنت لەدەربڕینت، بەڵام کاتێک تۆ لەحکومەتی زیاتر داواکارییەکانت یان با بڵێین گوتارەکانت، خۆت بەشێکی لەنوێنەرایەتیکردنی، بۆ ئەو کارکردنە، واتا جیاوازە کاتێک تۆ لەدەرەوەی حکومەتی و رەخنەت لەحکومەت هەیە گۆڕانکارییەکانیش ئەوەیە کە تۆ بەرنامەیەکی جیاوازت هەیە بۆ ئەم حکومەتە، پێت وایە ئەم حکومەتە سەرچاوەی ئەم قەیرانەیە، بەڵام تۆ ئێستا بەشداری لەحکومەت دەتەوێت بەکرداری ئەو کارنامەیە جێبەجێ بکەی، کە لەسەری رێککەوتوی. ھاوڵاتی: سەبارەت بەپرساندنی سەرۆکی حکومەت بۆچی گۆڕان سەرەتا لەکۆی (12) پەرلەمانتار (10) پەرلەمانتاری ئامادەنەبوو واژو بکات ئایا مەگەر بانگهێشتکردنی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمانی کوردستان شتێکی یاسایی نییە؟ کاردۆ محەمەد: زۆر ئاساییە پەرلەمانتاران بەپێی پەیڕەوی ناوخۆیان هەر رێگایەک بگرنەبەر بۆ چاودێریکردنی حکومەت، بەڵام کاتێک هێزێکی سیاسی لەگەڵ ئەم حکومەتە بەشدارە پێویستە خۆی بەپێی ئەو رێکەوتنەی کەکردوویەتی، مامەڵە لەگەڵ پرساندن بکات، نەک هێزی ئۆپۆزسیۆن، ئەمە دوو شتی جیاوازە. گۆڕان ئێستا هێزێکە بەشدارە لەحکومەت، جیاوازی هەیە لەگەڵ هێزێکی تر کە لەئۆپۆزسیۆنە. ئەمە مانای ئەوەنییە کەئێمە دژی چاودێریکردنی حکومەتین، ئێـمە ئەگەر بمانەوێت لەحکومەت بکشێینەوە دەبێت هێزە سیاسییەکە پێشتر بڕیاربدات و رێککەوتنەکە هەڵبوەشێنێتەوە، ئینجا داوای متمانە سەندنەوە لەسەرۆکی حکومەت بکات. قسەکەی من ئەوەیە کێشەکە کێشەیەکی سیاسییە، قسەکە لەسەر ئەوەنیە کەئێمە لەگەڵ ئەوەنین پەرلەمان چاودێرێکی بەهێز بێت و پرساندن بکات، هەموو رێگاکانی پەیڕەو رێگە دەدات بەپەرلەمانتار، بەڵام ئێە هێزێکی سیاسیین، ئەم هێزە سیاسییە رێککەوتنێکی سیاسی هەیە، کاتێک دەزانێت ئەم رێککەوتنە سیاسییە شکستی خواردووە، پێویستە هێزە سیاسییەکە هەڵوێست دەرببڕێت ئینجا پەرلەمانتاران تەرجومەی ئەم هەڵوێستە سیاسییەی بکەن، نەک هێزی ئۆپۆزسیۆن دەستپێشخەری بکات و چەند پەرلەمانتارێکی تۆ بچێتە ناو ئەو دەستپێشخەرییەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو رێککەوتنانەی کە کردووتە، ئەمە جورێکە لەکێشەی نێوان پەرلەمانتارو هێزە سیاسییەکەی خۆی، نەک رێگربێ لەچاودێریکردنی حکومەت. ھاوڵاتی: واتا ئێوە هیچ گرفتێکتان نیە لەگەڵ بانگکردنی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمان بۆ لێپرسینەوە؟ کاردۆ محەمەد: ئێمە پێمانوایە پەرلەمان هێزێکی سەرەکییە، بۆ چاودێریکردنی حکومەت، دواتر دیوانی چاودێری بۆ بەدواداچوون و دەستەی دەستپاکی، ئینجا داواکاری گشتی کەسەربەخۆبن لەکوردستان و رۆڵی خۆیان هەبێت لەچاودێریکردندا، بەڵام ئێمە جیاوازی دەکەین لەنێوان هەڵوێستی سیاسی و بەکردارکردنی چاودێری حکومەت ، لەڕاستیدا ئێمە دروشم لەپێناوی دروشم بەرزناکەینەوە، ئێمە لەگەڵ کردارین. ھاوڵاتی: ماوەیەک لەمەوبەر فراکسیۆنی گۆڕان لەبەغدا لەگەڵ بەرپرسانی گۆڕان و رێکخەری گشتی، بوو بەدەمەقاڵەیان تەنانەت پەرلەمانتارێکی خۆتان لەفەیسبوک بڵاویکردەوەو هێرشی کردەسەر بزووتنەوەکە؟ کاردۆ محەمەد: ئێمە پێمان وایە پەرلەمانتاران کاتێک لەپرۆسەی هەڵبژاردن کاندید بوون، لەسەر بەرنامەیەکی بەڵێنی هەڵبژاردن بووە، نوێنەرایەتی بزوتنەوەیەکیان کردووە، دەبێت پابەندی ئەم بەڵێنەو بەرنامەی سیاسی ئەم بزوتنەوەیە بن کە پرانسیپێکە خەڵک لەسەر ئەو بنەمایە دەنگی پێداوە، نەک بەئارەزووی خۆی. پەرلەمانتار لەبازنەی پرنسیپی نیشتمانی ئازادە نەک لەمەسەلەی حزبی، ئەمە دوو شتی جیاوازن، تۆ پەیامێکی سیاسی و نوێنەری هێزێکی سیاسیت، دەبێ کارەکانت ئاماژەبن بۆ پەیامە سیاسییەکەت. لەگەڵ پرەنسیپە نیشتمانیەکە هیچ کێشەیەکمان نییە، بەڵام ئێمە جیاوازیمان هەیە لەگەڵ هێزێک کە بەشدار نیە لەگەڵ حکومەت، ئێمە نوێنەرەکانمان لەحکومەت دەبێت نوێنەری راستەقینەی خەڵک بن، جیاوازین لەگەڵ ئەوانەی بەشدارنین لەحکومەت و هەڵوێستیان لەسەر حکومەت هەیە، بۆیە پەرلەمانتارانمان دەبێت بزانن، کەئێمە بەشدارین لەحکومەت و لەکاری پەرلەمانی چاودێرین بەسەر حکومەت بەو شێوەیەی پەیڕەو رێگەدەدات نەک پێش هێزە سیاسییەکە هەڵوێست بەسەر هێزە سیاسییەکە بسەپێنێت. ھاوڵاتی: لەم ماوەیەدا پەرلەمانتارێکتان بەوەزیرێکی خۆتان دەڵێت رەنگت زەرد بووە ئایا مەبەستی ئەوەبووە کە بووە بەپارتی یان لەپشتی ئەو لێدوانە بابەتێکی تر هەیە؟ کاردۆ محەمەد: پێموایە بەشێک لەخەڵک لەناهۆشیاریی خۆی یان مەبەستدارە یان بەرنامەی خۆیەتی، خزمەتی نەیارەکەی دەکات بەم لێکدانەوانە بۆ ئەو هێزە، هەر هێزێک باسی پرانسیپی نیشتمانی کرد بۆ دەبێت ببێتە هێزی نەیار؟ کێ رێگای لەخەڵک گرتووە کەئینتما بکات بۆ حزب بەئاشکرا. ھاوڵاتی: باسی ئەوەت کرد کەسانێک بەبێ بیرکردنەوە بڕیاردەدەن لەناهۆشیارییان یان بەمەبەست، باشە لەبەرامبەر بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە لێدوانە لەلایەن پەرلەمانتارەکانتانەوە هیچ دیسپلینێکتان نیە؟ لەکاتێکدا وەکو بەڕێزت ئەوە دەچێتە خزمەتی نەیارەکانتانەوە؟ کاردۆ محەمەد: من دەمەوێت راشکاوبم لەگەڵ خەڵکی کوردستان، هەر کەسێک کارێک دەکات لەقازانجی میللەتەکە، من خۆم رێزی بۆ دادەنێم، بەڵام نە میللەت بە قسە رزگاری دەبێت، نە بەدروشم، خەڵکی کوردستان تێریان خوارد لەم دروشمە توندانە. دروشمێک کە دواتر دەچێتە سەنگەری بەرامبەر، زۆر خەڵکمان بینی ئەوەندە توندبوو پاش ماوەیەک لەشوێنێکی تر بینیومانەتەوە، بۆیە پێمخۆشە مرۆڤ راستگۆبێت کاتێک دروشمێک هەڵدەگرێت دەبێت دروشمەکە جێبەجێبکات، یەعنی ئەم فڕێدانی قسەیە جگە لەخزمەتکردنی نەیارەکان و ئەو هێزە سیاسییەی کە گوایە ئەوان دژین. بەشێوەیەک هێزە نەیارەکەت بەهێز دەکەیت کەکەسێکی هێزەکەی خۆت وا نیشان دەدەیت لەگەڵ هێزێکی تردایە، لەکاتێکدا ئەوە زۆر دوورە لەڕاستییەوە، بەس بۆ خۆپاڵەوانکردن و خۆ جوان نیشاندانە لەسەر حسابی خەڵکی تر. ھاوڵاتی: ئایا لەسەر ئەم جۆرە لێدوانانە ئێوە هیچ هەڵوێستێکتان دەبێت بەرامبەریان؟ کاردۆ محەمەد: داوا لەپەرلەمانتارانی خۆمان دەکەین کەبزانن گۆڕان لەژیانی سیاسی و لەناو کۆمەڵگە، زۆر جوانی کردوون، حەقە رێز لەو بزوتنەوەیە بگرن، کە ئێمەی کردووە بەوێنەیەکی جوان کاراکتەرێکی جوان لەناو کۆمەڵگە، چ پۆستی پێ بەخشیوین چ کردبێتین بەنوێنەر، حەقە رێز لەو بزوتنەوەیە بگرن کە توانیویەتی ئەو پایەیان بداتێ، نەک بەپێچەوانەوە، ببنە خاڵی لاوازی بزوتنەوەکە بەلێدوانی ناڕاست و بە ناشیرین‌کردنی بزوتنەوەکە. گۆڕان تائێستا لەبەرەی میللەتە، کێشە نیە لەئۆپۆزسیۆن بین یان دەسەڵات، گرنگ ئەوەیە نوێنەرەکانی ئێمە پشتگیریی لەو بەرنامەیە بکات کەبەڵێنیان بەخەڵک دابوو. ھاوڵاتی: ئایا لێدوانی هەندێک پەرلەمانتاری ئێوە لادانی دیسپلین نیە ؟ ئایا هیچ لێپێچینەوەیەکیان لەگەڵ دەکەن؟ کاردۆ محەمەد: لێپێچینەوە نیە، من بڕوام بەئازادی هەیە، بە پرەنسیپ هەیە، بەڵام راستی پەرلەمانتاران کاتێک بەشدارییان کردووە، پابەندبوونیان هەیە، پابەندبونی قانونی و سیاسی و ئەخلاقییان هەیە بە بزوتنەوەکە، دەبێت پابەندبن بەوانە کەئەمە بۆ من و بۆ ئەوان، بۆ هەموو ئەوانە کە ئارەزومەندانە کۆبووینەوە لەبزوتنەوەیەک کە پێمانوایە ئامانجی سیاسییمان هەیە. من وەک خودی خۆم هەر لێدوانێکی لەو شێوەیە بینی بێت لەئۆرگانی رەسمی لەچڤاتی نیشتمانی، لەشوێنە رەسمیەکان دەڵێین حەقە پرەنسیپ و بەرنامەکەی بزوتنەوەی گۆڕان بپارێزن یان لەڕێگەی ئۆرگانە رەسمییەکانەوە داوامان کردووە. ھاوڵاتی: ئایا لێدوانی جیاوازی ئەو پەرلەمانتارانە لەگەڵ هێزە سیاسییەکە، لەبەرئەوەیە کەئێوە ئەوان بەگۆڕان ناژمێرن؟ یان ئەوان ئێستا خۆیان بە گۆڕان ناژمێرن؟ کاردۆ محەمەد: ئێمە پێمان وایە گۆڕان بوون جوڵانەوەیەکی جەماوەریی ومەدەنی بووە، خاوەنی پەیام بووە، بۆیە گۆڕان بوون بەکردارەو بەجێبەجێکردنی پەیامی گۆڕانە. ھاوڵاتی: وا دەبینرێت کە پەرلەمانتارانی کوردستان زیاتر دیسپلینکراوەتر دیارن بەراورد بەوانەی بەغدا ئایا هۆکارەکەی ئەوەیە ئێوە لەکوردستان لەحکومەت بەشدارن و بەرژەوەندیتان لەگەڵ حکومەتە، بۆیە پەرلەمانتارەکانتان کەمتر قسەدەکەن بەراورد بەوانەی بەغدا؟ کاردۆ محەمەد: ئەرکی پەرلەمانی بەغدا دیارە، خەڵکی کوردستان ئەم خەڵکەی هەڵبژاردووە لەبەغدا، کورد مافی دەستوری هەیە، کێشەی بەشداریکردنی هەیە لەعێراقدا، کێشەی خاکی هەیە، مادەی (140)ی هەیە، یەعنی ئەرکی پەرلەمانتارانی بەغدا بەرگرییکردنە لەمافەکانی کورد، لەنوێنەرایەتی کورد لەبەغدا، پەرلەمانتارانی کوردستان نوێنەرن لەکوردستان بۆ چاودێریکردنی حکومەت، ئێمە ئۆرگانمان هەیە کەدەتوانێت لەڕێگەی نوێنەرەکانی گوزارشت لەو داوایە بکات، تەنانەت ئەگەر نوێنەرانی بەغداش هەیان بێت، تەنانەت ئـەگەر کێشەیەکیش هەبێ لەکوردستان پەیوەندی بە بەغدا بێ، ئەوان وەڵامبدەنەوە. بەڵام بەڕاستی کوردستان پەرلەمانی هەیە بەرگریی بکات لەمافەکانی خەڵکی کوردستان و پەرلەمانتارانی عێراق بەرگریی با لەمافەکانی کورد بکەن و رێگری بکەن لە(تەعریبی) خەڵکی کوردستان ، لەمووچەو لەجێبەجێکردنی ماددەی (140)، لەبودجە و چاودێربن بەسەر حکومەتی عێراقەوە، ئـەگەر ئەوەبکەن، ئەوکاتە دەتوانن هاوکارییەکی گەورەی بزوتنەوەکە و هێزەکانی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی ئەوانیش چاودێرییەکە توندتر بکەن ھاوڵاتی: پێشبینی ئێوە چیە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ساڵی داهاتوو پێتانوایە گۆڕان دەنگ دەهێنێت لەکاتێکدا بەشێکی خەڵک لەئێوە زوویرە؟ یاسای فرەبازنەیی ئەگەر جێبەجێبکرێت بەزیانی ئێوە ناشکێتەوە؟ کاردۆ محەمەد: ئەگەر پرۆژە یاسای فرەبازنەیی ببێ لەقازانجی کورد نیە، تەنانەت بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان، بۆ زاڵبوونی حزبە بەهێزەکان، ئێمە پێمانوایە ئەم کێشانە دروستدەکات، بەڵام بەگشتی، پێمانوایە گۆڕان خاوەن پرۆژەیەکی نیشتمانی دەبێت، کە خەڵک متمانەی پێ‌بکات، بەشێوەیەک هەتا هەڵبژاردن دەیسەلمێنین کە ئێمە نەک وەکو نەیارەکان باسی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن، بەڵکو بەکردار ئەو بەڵێنانەی بەخەڵکمان دابوو جێبەجێی دەکەین، پێمانوایە خەڵکی کوردستان درێغی ناکات لەبەخشینی متمانە بەئێمە
سازدانی: ئارا ئیبراهی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەچاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی ھاوڵاتی دا قسە لەسەر کۆمەڵێک پرسی تایبەت بەپارێزگاکەو هەرێمی کوردستان دەکات و وردەکاری سەردانەکەی خۆیشی بۆ تورکیا باس دەکات. هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت « وێنه‌ى سلێمانى زۆر شێوێنراوه له‌تورکیاو ئێران و ته‌نانه‌ت ئه‌وروپاش ... ئێمە خۆمان به‌شێکین له‌تێکدانى دیمه‌نى سلێمانى، ئەگینا ئه‌و گه‌شه‌کردنه‌ى له‌سلێمانى هه‌بووه له‌که‌م شوێنى کوردستان و عێراقیشدا هه‌بووه، به‌راورد ناکرێت به‌زۆر شوێنى ده‌ره‌وه‌ش». وتیشی «ئه‌و مۆدێله‌ى له‌سلێمانى دروستمانکردووه ئێستا له‌هه‌ولێرو دهۆک و هه‌ڵه‌بجه‌و به‌غداش له‌سه‌رى ده‌ڕۆن، مۆدێله‌که‌ش ئه‌وه‌یه مۆدێلى حوکمڕانى خه‌ڵک و سه‌روه‌ریى یاسایه به‌دادپه‌روه‌رانه، جیاکردنه‌وه‌ى حوکمڕانیه له‌حزبڕانى، جیاکردنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تدارییه له‌ده‌سه‌ڵاتداریى». پارێزگاری سلێمانی باس لەوە دەکات کەئاگرەکەی شاخی گۆیژە بە ئەنقەست نەبووە، ئێستا خه‌ریکن (500) دۆنم زه‌وى له‌گۆیژه سه‌وز ده‌که‌ن. داوا لەحکومەتیش دەکات «هه‌موو شتێک بوه‌ستێنێت له‌پێناوى موچه‌ى خه‌ڵکدا». سەبارەت بەقاچاخی سنوورەکان و هاوردەکردنی کاڵا بەبێ گومرگ، وتی «ده‌بێت حکومه‌ت ده‌روازه‌کانى خۆى قایم بکات بۆ ئه‌وه‌ى که‌س به‌دز نه‌زانێت». ھاوڵاتی: باس له‌وه ده‌کرێ پێشنیارتان بۆ هاتووه که‌ره‌نتینه‌ى هاووڵاتیان بکرێته‌وه، ده‌وترێت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان رازى نه‌بوون؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: ئه‌و پێشنیاره له‌ڕابردوودا به‌کردارى جێبه‌جێکراوه، ئه‌وه ته‌نیا رێگا‌و ئامانجێک بوو، ژماره‌ى توشبووان قه‌باره‌یان رابگرین تا ناوه‌نده‌کانى ته‌ندروستى بتوانن فریایان بکه‌ون، به‌ڵام ئێستا له‌لاى ئێمه‌و جیهانیش ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که‌ن به‌قه‌باره‌یه‌ک زیادیکردووه که ئه‌و شێوازه له‌که‌ره‌نتینه‌و قه‌ده‌غه‌کردنى هاتوچۆ هیچ رۆڵێکى پۆزه‌تیڤى له‌سه‌ر بارودۆخه‌که نابێت، بۆیه تاکه رێگاى باش خۆپارێزیى هاووڵاتییه . ھاوڵاتی: له‌چه‌ند رۆژى رابردوو سه‌ردانى تورکیاتان کرد چیتان بۆ سلێمانى به‌ده‌ستهێنا، هیچ رێککه‌وتنێک کراوه؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: گرنگترین شت ئێمه بۆى چووین وێنه‌ى سلێمانى وه‌کخۆى پیشان بده‌ین به‌ده‌ره‌وه، ئێوه ده‌زانن وێنه‌ى سلێمانى زۆر شێوێنراوه، به‌تایبه‌تى له‌تورکیاو ئێران و وڵاتانى دیکه‌ى چوارده‌ورمان و ته‌نانه‌ت وڵاتانى ئه‌وروپاش، ئێمه مه‌به‌ستمان بوو دیمه‌نى سلێمانى که‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى کراوه‌یه زه‌مینه‌یه‌کى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى تێدایه‌و پێشوازى له‌هه‌موو جۆره خه‌ڵکێک ده‌کات و مه‌به‌ستمان بوو ئه‌مه پیشانبده‌ین، له‌کۆنگره‌یه‌کى له‌وشێوه‌دا که‌بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌نکاره‌کانى تورکیا‌و عێراقى تێدابوو له‌هه‌رێمیشه‌وه به‌شداربوون. کارمان کرد له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ر، یه‌که‌م جوڵه‌و ئاڵوگۆڕى بازرگانى فراوانتر‌و به‌هێزو کاریگه‌رتر بکه‌ین و ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستى هاورده‌کردن نه‌یهێڵینه‌وه، به‌ڵکو وابکه‌ین بێته سه‌ر ئاستى هه‌نارده‌کردن و پیشه‌سازیش، ژێرخانى ئابورى خۆمان ببوژێنینه‌وه، لایه‌نى گه‌شتیارى و کشتوکاڵ ببوژێنینه‌وه، ئیش له‌سه‌ر ئه‌و سێکته‌رانه بکه‌ین که‌ده‌رفه‌تى کار دروستده‌کات، دراوى قورس له‌وڵاته‌که‌دا رابگرێ و کاڵا بباته ده‌ره‌وه، گفتوگۆى زۆرمان کردووه، رێکه‌وتنه‌کان له‌سه‌ر دوو جۆرن، یه‌کێکیان ده‌وڵه‌تین وه‌زاره‌ته‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت بیانکه‌ن، چونکه ئه‌مه مامه‌ڵه‌کردنه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێکى تردا نه‌ک له‌گه‌ڵ پارێزگایه‌کى ناو هه‌رێمى کوردستان، دووه‌م ژووره بازرگانییه‌کان و وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان بیکه‌ن، ئێمه توانیومانه ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروستبکه‌ین و توانیومانە لێکتێگه‌یشتنى هاوبه‌شمان هه‌بێت و توانیومانه له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌کانى مێرسین و ئه‌ده‌نه‌و شڕنا‌خ و شوێنه‌کانى تردا، جگه له‌وه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ پارێزگاکانى تری باکور ده‌سته‌خوشکیمان هه‌یه وه‌کو ئامه‌د بۆ نموونه. خاڵى دووه‌م له‌سه‌رده‌مى کۆرۆنادا چۆن ده‌توانین میکانیزمى نوێ بدۆزینه‌وه بۆ به‌رده‌وامبوونى کارى بازرگانى، به‌تایبه‌تى سلێمانى له‌و جۆره کارکردنه‌یدا سه‌رکه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێناوه، کاتى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاکه‌ش به‌شێوه‌یه‌کى زۆر قورس توانیمان میکانیزمى گونجاو بۆ به‌رده‌وامبوونى بازرگانى بدۆزینه‌وه له‌گه‌ڵ تورکیا‌و ئێرانیشدا. ھاوڵاتی: خۆت ئاگادارى بارودۆخى دارایی و ئابورى حکومه‌ت لاواز‌و خراپه، موچه دواده‌که‌وێ ئه‌مڕۆ هه‌ندێک له‌مامۆستایان بایکۆتیان راگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ حکومه‌ت قسه‌تان کردووه چۆن چاره‌سه‌رى ئه‌مه ده‌کات؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: ئێمه به به‌رده‌وامى له‌سه‌ر خه‌تین و به‌وردى قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌مه کردووه، داکۆکیکارو پارێزه‌رى ئه‌و داوایانه بووین و به‌داواى ره‌وایان ده‌زانین، مافى سروشتى موچه‌خۆرانه، دوێنێش دیسان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا قسه‌مانکردووه، بارودۆخى دارایی و ئابورى به‌شێوه‌یه‌کى گشتى له‌هه‌موو دنیادا شێواوه، بارودۆخى هه‌رێمى کوردستان وه‌کو په‌نده کوردیه‌که ده‌ڵێت خۆى له‌خۆیدا نه‌بوو ئه‌مه‌شى هاته سه‌ر. ئێمه له‌ساڵى 2014وه پێش کۆرۆناش بارودۆخمان له‌ڕووى ئابورییه‌وه ناله‌بار بووه، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه کاریگه‌ریه‌کى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر ئابوورى ده‌وڵه‌ت کردووه، کاریگه‌رى له‌سه‌ر موچه‌و بژێویى ژیانى هاووڵاتیان کردووه، له‌سه‌ر که‌رتى تایبه‌ت و بازاڕیش کردووه، ئێمه لەچاره‌سه‌رکردنداین و داوامان له‌حکومه‌تى هه‌رێم کردووه‌و ده‌یان رێگامان پیشانى حکومه‌تداوه، که‌چۆن داهات زیادبکات له‌ڕێگه‌ى پێدانى ده‌سه‌ڵاتى زیاتر به‌پارێزگاره‌کان و له‌وه‌ى ده‌ستکراوه‌تربین و باشتر رێکبخرێته‌وه به‌هه‌ده‌ردان که‌مبکرێته‌وه، گه‌نده‌ڵى نه‌هێڵرێت، له‌هیچ سێکته‌رێکدا به‌نه‌تیجه‌ش ئه‌گه‌ر مووچه‌ش له‌کاتى خۆیدا بدرێت داهاتى حکومه‌ت زیاد ده‌کات من گره‌نتیت ده‌ده‌مێ، بۆ نموونه له‌شوێنێکى وه‌کو تاپۆکانى سلێمانى ئه‌گه‌ر له‌م بارودۆخه‌دا بتوانن له‌ماوه‌ى مانگێدا (10) بۆ (15) ملیار دینار داهاتیان بێت، دڵنیات ده‌که‌مه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌وام سروشتى ببێته‌وه که‌ى سروشتى ده‌بێته‌وه که‌موچه‌یان سروشتى بێته‌وه، ئه‌وان ئه‌وکاته داهاته‌که‌یان ده‌بێته (20) بۆ (25) ملیار دینار، واته داهاته‌که ده‌بێته دوو ئه‌وه‌نده، به‌ڕاستى پێم سه‌یره ده‌بێت حکومه‌ت هه‌موو شتێک بوه‌ستێنێت له‌پێناوى موچه‌ى خه‌ڵکدا، به‌ڵام موچه‌ى خه‌ڵکیش ده‌بێت به بوێرانه ئه‌وانه‌ى که‌موچه‌خۆرى راسته‌قینه‌ن پایه‌کانى ئه‌م حکومه‌ته‌یان راگرتووه‌و داخوازى هاووڵاتیان وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه‌و خزمه‌تگوزارییه‌کان جێبه‌جێده‌که‌ن و به‌فیعلى له‌ئه‌رکدان و جیایان بکه‌نه‌وه له‌وانه‌ى له‌سێبه‌رى لایه‌نه سیاسییه‌کان دانیشتون یان بندیوارن یان چه‌ند موچه‌یه‌کیان هه‌یه، کاتى ئه‌وه‌یه حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بوێرانه له‌جیاتى ئه‌وه‌ى ده‌ست بۆ موچه‌ى ئه‌وانه به‌رێ که به‌کردارى ئیشه‌کان ده‌که‌ن و مافى خۆیانه موچه‌که‌یان به‌زیاده‌وه پێبدرێت تێکه‌ڵى ئه‌وانه‌یان نه‌که‌ن که‌ئه‌گه‌ر مافێکیشیان هه‌بێ مافن به‌سه‌ر حزبه‌کانه‌وه، ماف نین به‌سه‌ر حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌وه. ھاوڵاتی: کازمى که‌هات بۆ سلێمانى کۆمه‌ڵێک داواکاریتان پێشکه‌شکرد، به‌شێوه‌یه‌کى گشتى بۆچوونى چی بوو له‌سه‌ر سلێمانى، چ به‌ڵێنێکیدا بۆ جێبه‌جێکردنى داواکارییه‌کان؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: ئه‌و راى له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و سلێمانى زۆر زۆر باشه، به‌ڵام عێراق خۆى له‌م ماوه‌یه‌دا گرفتى گه‌وره‌ى دارایی و ئابورى زۆر قووڵى هه‌یه، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى له‌به‌رده‌ستى به‌ڕێز کازمیدایه ته‌نیا (295) ملیۆن دیناره، تا ته‌واوبوونى کابینه‌که‌ى ئه‌و میزانییه‌ى بۆ دانراوه، ئه‌و هه‌ڵبژاردنى سه‌رتاسه‌رى عێراقى له‌به‌رده‌مدایه، ئه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو داوا ره‌واکاندا بووه، هه‌موویانى به‌داواى ره‌واو ده‌ستوریى زانیوه، به‌ڵێنیدا هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنی بدات، به‌تایبه‌تى ئه‌و پێى وابوو تاوه‌کو 2021 ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان بۆ هه‌رێمى کوردستان دیاریکردووه (320) ملیاره، له‌سه‌رى به‌رده‌وام ده‌بن کورد‌و ئه‌وانیش و هه‌موو لایه‌کانى تریش ده‌بێت کاربکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌میزانییه‌ى نوێى حکومه‌تى ئیتیحادى که‌ده‌چێته په‌رله‌مانه‌وه به‌شى هه‌رێمى کوردستان جێگیربکرێت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌م بارودۆخه ناجێگیره رزگارمان ببێت، بۆ مه‌سه‌له‌ى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران به‌ڵێنیدا به‌سێ به‌ش ئه‌و پاره‌یه خه‌رج بکات، له‌به‌رئه‌وه‌ى دارایی عێراق رێگه به‌وه‌نادات هه‌مووى به‌یه‌ک جار خه‌رج بکرێت و ده‌ستى به‌خه‌رجکردنى هه‌ندێکیان کردووه. له‌مه‌سه‌له‌ى سوته‌مه‌نیدا به‌ڵێنیداوه هه‌رچه‌نده بڕێکى که‌میان به‌ئێمه راگه‌یاندووه له‌قۆناغى یه‌که‌مدا په‌نجا ملیۆن، له‌قۆناغى دووه‌م په‌نجا ملیۆن، بۆ هه‌موو هه‌رێمى کوردستان نه‌وتى سپى دابین ده‌کات، به‌ڵام ئێستا له‌گفتوگۆکردنداین له‌گه‌ڵیاندا به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کانى هه‌رێمدا بۆ ئه‌وه‌ى پێداویستى هه‌رێم به‌پارێزگاى سلێمانیشه‌وه وه‌ک هه‌موو پارێزگاکانى عێراق نه‌وتى بۆ دابینبکرێت، له‌مه‌سه‌له‌ى پێداویستى ته‌ندروستى به‌ڵێنیانداوه‌و له‌ڕابردووش کردوویانه، هه‌ماهه‌نگ بن له‌مه‌سه‌له‌ى دائیره ئیتیحادییه‌کاندا موچه‌ى ئه‌و پێنج مانگه‌ى ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌یان خه‌رجکرد، زۆرشوێنى تریش هه‌یه ده‌چێته چوارچێوه‌ى داموده‌زگا ئیتیحادییه‌کان و داوامانکردووه موچه‌کانیان ئه‌وان دابینى بکه‌ن، وه‌کو فڕۆکه‌خانه‌و به‌نداوه‌کان، ئه‌و فه‌رمانگه ئیتیحادیانه‌ى لێره هه‌ن پێویستیان به‌ئامێرو سه‌رچاوه‌ى مرۆیی هه‌یه‌و پێویسته نوێ بکرێنه‌وه‌و خه‌ڵک دابمه‌زرێنن، هه‌موو ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌پاره‌وه هه‌یه، ئه‌و په‌یوه‌ستی کردووه به‌قه‌یرانى داراییه‌وه له‌عێراقدا، به‌ڵام هه‌موویانى به‌داواى ره‌وا زانى، پێى وابوو ئه‌گه‌ر حکومه‌ت له‌نگه‌ر بگرێ و له‌به‌غداوه بتوانێ ده‌وڵه‌تدارییه‌کى راسته‌قینه دروستبکات و لایه‌نه‌کان هاوکارى بن، ئه‌و داواکارییانه هه‌موویان قابیلى جێبه‌جێکردنن. ھاوڵاتی: له‌مه‌سه‌له‌ى سوته‌مه‌نیدا سلێمانى چه‌ندى پێویسته‌و له‌و بڕانه‌ى باستکرد چه‌ندى به‌رده‌که‌وێت و چه‌ند ده‌مێنێ؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: ئێمه پێویستمان به (108) ملیۆن لیتره بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌ساڵێکدا به‌رمیلێک نه‌وت بده‌ین به‌هاووڵاتیان، به‌ڵام ئه‌و بڕه‌ى له‌قۆناغى ئێستادا دیاریکراوه ته‌نیا (20) ملیۆن لیتره، ئه‌وه‌ى که‌من ده‌یڵێم به‌ئیداره‌ى راپه‌ڕین و گه‌رمیان و بۆ هه‌موو پارێزگاى سلێمانى به‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌شه‌وه، به‌ناوچه‌کانى 140ى که‌رکوکیشه‌وه به‌ناوچه‌ى خانه‌قینیشه‌وه، ئێمه له‌هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م بڕه زیادبکه‌ین، (10) رێگامان پیشانى حکومه‌تى هه‌رێمداوه که‌بتوانێت نه‌وتى سپی لێوه دابین بکات، دوو جار کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌کانى ناوخۆ‌و سامانه سروشتییه‌کان و به‌ڕێز وه‌زیرى هه‌رێم بۆ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ناوه‌ندى کردووه، خاڵه‌کان و پێشنیازه‌کانى ئێمه‌یان په‌سه‌ندکردووه‌و خستویانه‌ته به‌رده‌مى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئومێد ده‌که‌ین به‌زوویى بڕیار له‌باره‌یانه‌وه بده‌ن. ھاوڵاتی: له‌ڕووى داراییه‌وه حکومه‌ت لاوازه چى ده‌که‌ن بۆ بره‌ودان به‌پرۆژه‌کان به‌تایبه‌تى له‌م شاره‌دا کۆمه‌ڵیک سه‌رمایه‌دار هه‌یه‌و په‌ناتان بۆ نه‌بردوون هه‌ندێ له‌پرۆژه زه‌رووره‌کان بکه‌ن؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: ئێمه که‌رتى تایبه‌تى نیشتیمانى و هاووڵاتیان و لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌م پارێزگایه هاوکارو پشتیوانى گه‌وره‌مان بوون، حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى له‌توانایدا بووه له‌ڕووى داراییه‌وه پشتیوان بووه، ئه‌مانه پێویستیان به‌ڕێکخستنه‌وه‌و دانانى ماسته‌رپلانى ئابورى هه‌یه بۆ دۆخى قه‌یرانه‌کان، که‌رتى تایبه‌ت ئاماده‌یی هه‌موو هاتنه پێشه‌وه‌یه‌کى هه‌یه، به‌ڵام پێویست به‌وه‌ده‌کات حکومه‌تیش بێته پێشه‌وه، چونکه ئه‌و دۆخه‌ى به‌سه‌ر هه‌رێمدا هاتووه زیانى ته‌نها به‌که‌رتى گشتى نه‌گه‌یاندووه، زیانى به‌که‌رتى تایبه‌ت و بازاڕیش گه‌یاندووه، ئه‌وانیش پێوست به‌وه‌ده‌کات به‌مۆدێلێکى تر‌و دوور له‌قۆرخکارى و دوور له‌داواکردنى پشک و به‌ش به‌شێنه رێکبخرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن رۆڵى کاریگه‌رى خۆیان ببینن. ھاوڵاتی: کارکردن له‌شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى به‌رده‌وامه؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: به‌رده‌وامه له‌ئێستادا، ئه‌و کێشانه‌ى هاتنه به‌رده‌مى لیژنه‌مان بۆ دروستکردوون، خه‌ریکین ئیشیان له‌سه‌ر ده‌که‌ین، کێشه‌ى سه‌ره‌کى قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یه، داوامان له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى کردووه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه داببه‌زێننه پارێزگاکان و شاره‌وانییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى به‌خێرایی ئیشیان له‌سه‌ربکه‌ین، ئێمه زه‌ویمان هه‌یه بتوانین به‌زه‌وى ئه‌و که‌سانه قه‌ره‌بوویان بکه‌ینه‌وه، هیچ نه‌بێت گرفتى قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌که له‌سه‌ر شه‌قامى (100) مه‌ترى نه‌مێنێت. ھاوڵاتی: باست له‌وه‌کرد پرۆژه‌ى کشتوکاڵى مۆڵه‌تیان پێ ده‌درێ چه‌ندى بۆ سلێمانییه؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: ئه‌م پرۆژانه ئه‌وانه‌ن که‌پێویستمان پێیه‌تى و راگه‌یه‌ندراوه نه‌ک پرۆژه‌یه‌ک بن و خه‌ڵک هاتبن بڵێ من ده‌یانکه‌م، ئێمه نه‌توانین بیانپارێزین، ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین به‌باشى سنوره‌کان کۆنترۆڵ بکه‌ین، ئه‌وه هیچ که‌سێک زاتى ئه‌وه ناکات له‌که‌رتى گه‌شتیارى و کشتوکاڵیدا وه‌به‌رهێنان بکات، چونکه تۆ ناکرێ ته‌ماته به‌رهه‌مبهێنیت و له‌ولاوه به‌قاچاخ داخڵى بکه‌یت، تۆ ناکرێ به‌رهه‌مبهێنیت له‌باتى ئه‌وه‌ى بینێریته ده‌ره‌وه هاورده‌ى بکه‌یت، په‌له‌وه‌رو سامانى ماسیش به‌هه‌مانشێوه، بۆیه پێش ئه‌وه‌ى پرۆژه رابگه‌یه‌نرێت که‌ئه‌مه کارێکى گرنگه، گرنگتر له‌وه پارێزگارى له‌به‌رهه‌مى خۆماڵى بکه‌ین و پشتیوانى له‌به‌رهه‌مى جوتیاره‌کانى خۆمان بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر پێى خۆمان بوه‌ستین، هه‌تاوه‌کو به‌رهه‌مى ئه‌و به‌ڕێزانه ئابورى و داهاتى ئه‌وان نه‌پارێزین له‌و بڕوایه‌دام هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک بکه‌ین به‌زه‌ره‌ر ده‌که‌وێته‌وه نه‌ک قازانج. ھاوڵاتی: کێ به‌رپرسیارى ئه‌مه‌یه حکومه‌ت یان که‌رتى تایبه‌ت و خه‌ڵک یان پارێزگار‌و فه‌رمانگه‌کانى تر؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: به‌پله‌ى یه‌که‌م حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رپرسیاره له‌سنوره‌کانى خۆى، له‌هه‌موو روویه‌که‌وه، له‌و رووه‌وه‌ى که سنوره‌کانى خۆى له‌ئاسایش و سه‌ربازیى و سیاسییه‌وه بپارێزێت، تۆپ و فرۆکه‌ى وڵاتان نه‌یه‌ته سه‌ر خاکه‌که‌مان و ره‌زو باخه‌که‌مان نه‌سوتێنێت، له‌خاکى وڵاته‌که‌ى خۆماندا نه‌بین به‌ئاواره، ئه‌رکیه‌تى ده‌روازه‌و سنوره‌کان بپارێزێت، ئه‌رکیه‌تى هیچ داهات و باج و گومرگێک له‌غه‌یرى ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن هیچ که‌سێکه‌وه کۆبکرێته‌وه، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌هێزى حکومه‌ت، من له‌چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ک و به‌به‌ڕێز سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانم وتووه ده‌بێت حکومه‌ت ده‌روازه‌کانى خۆى قایم بکات بۆ ئه‌وه‌ى که‌س به‌دز نه‌زانێت. ھاوڵاتی: ئاگادارن چه‌ند که‌سێک پرۆژه‌ى به‌هه‌رێمکردنى سلێمانییان راگه‌یاندووه قسه‌ى تۆ چیه‌و ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایت؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: من له‌گه‌ڵ گه‌ردونیی بووندام و له‌گه‌ڵ ناوچه‌یی بووندا نیم، ناوچه‌یی بوونم بۆ ئه‌وه ده‌وێ که‌بتوانێت نه‌خش و ره‌نگ و ده‌نگى تۆ له‌وێنه گشتییه‌که‌ى گه‌ردووندا به‌جوانى بناسێنێت، وه‌ک ئه‌وه‌ى ئێمه بۆ سلێمانیمان کردووه، له‌کۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وزەو نوێ کردوومانه به‌ئه‌ندامى کارا له‌برۆکسل، له‌شاره ئه‌ده‌بیه‌کانى دنیا، له‌یونسکۆ، له‌پاریس کردوومانه به‌ئه‌ندامى کارا، ئێستا یه‌کێک له‌وانه‌ى له‌ڕیزى پێشه‌وه‌یه له‌ئاستى بازرگانی و په‌روه‌رده‌یی و گه‌شتیارى و ئاسه‌واریدا بردوومانه‌ته سه‌ر ئاستێکى نێوده‌وڵه‌تى. توانیومانه له‌ته‌ندروستى و گه‌شتیاریدا له‌کۆنگره‌ى ئوردوندا خه‌ڵاتى یه‌که‌مى پێببه‌خشرێت، ئێمه پێمانوایه سه‌رده‌مى ئه‌وه نه‌ماوه خه‌ڵک به‌ته‌نیا بژى و پێداویستییه‌کانى دابینبکات، ئه‌و داوایانه‌ى ئه‌وان رێزلێگیراوه‌و گوێ له‌هه‌موو بیر‌و بۆچوونێک ده‌گرین، به‌ڵام کێشه‌ى ده‌ستوریى هه‌یه‌و کێشه‌ى یاسایی هه‌یه، له‌ده‌ستورى عێراقیدا ئێره وه‌کو هه‌رێمێک ناوى هاتووه، وه‌ک پارێزگایه‌ک ناوى نه‌هاتووه، بۆیه جارێکى تر جیاکردنه‌وه‌ی هه‌رێمێک له‌هه‌رێمێکى تردا ئه‌وه لایه‌نێکى یاساییه ده‌بێت قوڵتر‌و فراوانتر تێى بڕوانین. له‌هه‌مانکاتدا له‌ڕابردوو ئه‌زموونى ئه‌وه‌مان هه‌یه، ده‌سه‌ڵات و هه‌ژمونێکى یه‌کلایه‌نه‌و تاکڕه‌وانه له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م ناوچه‌یه دواکه‌وتووه له‌باتى ئه‌وه‌ى پێشبکه‌وێت، من ده‌توانم پێت بڵێم له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه تا سه‌ره‌تاى 2006یش ته‌نیا یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان به‌ڕێوه‌ى بردووه، به‌ڵام ئایا گه‌شه‌کردنه‌کان ده‌رفه‌تى کارکردن و بووژانه‌وه له‌و ئاسته‌دا بووه که‌دڵخوازمان بووه دیاره نه‌خێر، بۆیه به‌بڕواى من ئێستا پێویستمان به‌وه‌یه پێگه‌وپایه‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌جۆرێک به‌هێزبکه‌ین، بتوانین رێگاى بازرگانى و رێگاى گرنگ بۆ گه‌شه‌کردنى سلێمانى بدۆزینه‌وه، ناکرێت سلێمانى له‌جوغزێکى دیاریکراودا ئه‌وه بکه‌ین. سلێمانى (518) کیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامى ئێراندایه‌و باقى سنوره‌که‌ى تر‌ى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ئیتیحادییه، ئه‌م دوو سنوره وایلێده‌که‌ن ته‌نیا له‌گه‌ڵ دوو ده‌وڵه‌تدا مامه‌ڵه‌ى هه‌بێت، به‌ئاسانى نه‌کرێته‌وه، بۆ نموونه به‌ڕووى ئه‌وروپادا که ئه‌مه بۆ سلێمانى شاده‌مارێکى سه‌ره‌کییه، که‌لتورو سروشتى سلێمانى واهه‌ڵکه‌وتووه، بۆیه ناکرێت رێگاى کرانه‌وه له‌خۆمان بگرین، ناکرێت به‌کاردانه‌وه پرۆژه پێشکه‌ش بکه‌ین، ده‌کرێت به‌کردار هه‌وڵبده‌ین له‌سلێمانى مۆدێلێک دروستبکه‌ین، من به‌ئه‌مانه‌ته‌وه پێت ده‌ڵێم ئه‌و مۆدێله‌ى له‌سلێمانى دروستمانکردووه ئێستا له‌هه‌ولێرو دهۆک و هه‌ڵه‌بجه‌و به‌غداش له‌سه‌رى ده‌ڕۆن، مۆدێله‌که‌ش ئه‌وه‌یه مۆدێلى حوکمڕانى خه‌ڵک و سه‌روه‌ریى یاسایه به‌دادپه‌روه‌رانه، جیاکردنه‌وه‌ى حوکمڕانییه له‌حزبڕانى، جیاکردنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تدارییه له‌ده‌سه‌ڵاتدارى، حکومه‌ت حکومەتى خه‌ڵکه، پێش ئه‌وه‌ى خه‌ڵک تایه بسوتێنێت و داواى محاویله بکات، من خه‌ریکى دابینکردنى محاویله‌م پێش ئه‌وه‌ى رێگا بگرێت و داواى تۆڕى ئاو بکات، ئێمه خه‌ریکى دابینکردنى بودجه‌ین و تۆڕى ئاوه‌که‌ى بۆ چاک ده‌که‌ین، واته ده‌بێت ئێمه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داخوازیى خه‌ڵک بین نه‌ک به‌فشارو ناڕه‌زایه‌تى کاره‌کان بکه‌وێته‌وه، تائاستێکى زۆر باش وامانکردووه، هه‌فته‌ى پێشوو باڵیۆزى یه‌کێتى ئه‌وروپا لێره‌بوو، سوپاسى فه‌رمى یه‌کێتییه‌که‌ى گه‌یانده ئێمه، چۆن له‌و دۆخه پڕ ته‌حه‌داو نه‌هامه‌تى و نه‌بوونى و به‌ریه‌ککه‌وتنه‌دا باشترین حوکمڕانى و ئیداره‌مان داوه، ئه‌م پارێزگایه ده‌یان سوپاسى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، له‌باڵیۆزخانه‌کان و یه‌کێتى ئه‌وروپاو رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی به‌ده‌ستگه‌یشتووه. ھاوڵاتی: ئه‌وان بۆچوونێکیان هه‌یه ده‌ڵێن داهاتى سلێمانى بۆ خۆى و هه‌ولێر بۆ خۆى و ده‌ڵێن سلێمانى وه‌ک لادێیه‌کى گه‌وره‌ى لێهاتووه به‌به‌راورد به‌هه‌ولێر؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: خۆمان به‌شێکین له‌تێکدانى دیمه‌نى سلێمانى، بڕواتان هه‌بێت ئه‌و گه‌شه‌کردنه‌ى له‌سلێمانى هه‌بووه له‌که‌م شوێنى کوردستان و عێراقیشدا هه‌بووه، به‌راورد ناکرێت به‌زۆر شوێنى ده‌ره‌وه‌ش، له‌ساڵى 91دا بیناى (310) قوتابخانه له‌سلێمانى به‌پێوه مابوو، ئێستا دوو هەزارو(720) قوتابخانه‌مان هه‌یه، بزانه چه‌ند دار‌و مه‌ڕوماڵات و لادێمان، بۆ نموونه له دوو هەزارو (550) گوند هه‌مووى ده‌ورى (50-60) گوندمان مابوو، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى نزیکى شاربوون، وه‌کو قلیاسان و کانى به‌ردینه‌و ئه‌وانه‌ى تر هه‌مووى ته‌ختکراو خەڵکەکەی ئه‌نفال و کیمیاباران کرابوون، ئێستا نزیکه‌ى دوو هەزارو (500) گوند ئاوه‌دانن، له (16) قه‌زا چواریان به‌پێوه مابوو، ئێستا له‌که‌میاندا هەیە زانکۆ نه‌بێت، ئێمه تەنیا یه‌ک په‌یمانگەمان هه‌بوو، ئێستا (13) زانکۆ‌و (26) په‌یمانگەمان هه‌یه، پێنج هه‌زار پزیشکى پسپۆڕمان هه‌یه، بڕۆ بۆ که‌رتى په‌روه‌رده‌و ئه‌وانى تر. من ناڵێم ئه‌مانه به‌که‌متر سه‌یریان بکه‌یت، سلێمانى له‌ئاستى ته‌ندروستى و په‌روەر‌ده‌و گه‌شتیارى و که‌لتورو شاره‌وانى، ئێستا له‌ڕیزى پێشه‌وه‌ى هه‌موو عێراقدایه، نه‌ک هه‌رێمى کوردستانیش، داهاتى سلێمانى بۆ سلێمانى خه‌رج ناکرێته‌وه‌و هى به‌سڕه‌ش بۆ به‌سڕه خه‌رج ناکرێته‌وه، به‌پێى یاساکانى وه‌زاره‌تى دارایی له‌عێراق و هه‌رێمیش داهات مه‌رکه‌زییه، لێره له‌هه‌ولێر کۆده‌بێته‌وه، له‌عێراقیش له‌به‌غداو جارێکى تر دابه‌شده‌کرێته‌وه. ئێمه ده‌کرێت داواى ئه‌وه‌بکه‌ین لامه‌رکه‌زیى کارگێڕى و دارایی هه‌بێت، به‌دادپه‌روه‌ریانه بودجه دابه‌شبکه‌ین، ئێمه ده‌بێت حسابى ئه‌و هه‌موو ماڵوێرانیه بکه‌ین که له هه‌شت پرۆسه‌ى ئه‌نفالدا حه‌وتیان له‌سلێمانى بووه، له‌هیچ پارێزگایه‌کى عێراق و هه‌رێمیش به‌قه‌ده‌ر سلێمانى گوندى نه‌ڕووخاوه‌و خه‌ڵکى ئه‌نفال نه‌کراوه‌و جینۆساید نه‌کراوه، زیندانى سیاسى و که‌مئه‌ندامى به‌قه‌ده‌ر ئێره نیه. ھاوڵاتی: مانگانه چه‌ندێک داهاتتان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ جێیه‌جێکردنى کاره‌کانتان؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: ئێمه له 2014وه هیچ بودجه‌یه‌کمان بۆ پرۆژه نه‌هاتووه‌ته به‌رده‌ست غه‌یرى ئه‌و بودجانه‌ى که‌هى پارێزگاى سلێمانى بوو، ئێستا به‌هۆى ئه‌م بارودۆخانه‌وه راگیراوه، له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌داین له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ستى پێبکه‌ینه‌وه، بودجه‌ى ساڵانى 2009 بۆ ساڵى 2013، ئه‌وانه‌ى که‌مابوو ئێمه دۆزیمانه‌وه، که نه بودجه‌که‌یان پاکتاوکرابوو، نه پرۆژه‌کانى. هاتین پاره‌یه‌ک مایه‌وه به‌وانه ده‌ستمان به‌پرۆژه کرد، ئه‌وانه‌ى هى په‌ره‌پێدانى پارێزگاکان بوون له 2014وه نه‌هاتووه، ئه‌وانه‌ى هى وه‌زاره‌ته‌کانه له‌ڕێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانه‌وه ده‌کرێت راده‌یه‌کى زۆر که‌مى بۆ سلێمانى ته‌رخانکراوه، واته هیچ بودجه‌یه‌کى راسته‌وخۆ نه‌هاتووه‌ته به‌رده‌ستى ئێمه پرۆژه‌ى پێبکه‌ین، هه‌رچیه‌کیش ده‌که‌ین ته‌واوکردنى پرۆژه‌کانى 2009 بۆ 2013یه. به‌ده‌ستپێشخه‌رى خۆمان و به‌پشتیوانى که‌رتى تایبه‌ت و هاووڵاتیان پرۆژه‌مان کردووه، بۆ نموونه چه‌ند به‌نداوێکمان دروستکردووه به‌پشتیوانى به‌هره‌مه‌ندانى گوندنشینه‌کان له‌ته‌کیه‌و به‌له‌کجارو به‌پشتیوانى حکومه‌تى خۆجێى و به‌ده‌ست و مه‌چه‌ک و بازووی خۆیان کراوه، چه‌ندین پارکمان دروستکردووه به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌و سێکته‌رانه‌دا هه‌ڵمه‌تى سه‌وزایی له‌گۆیژه ده‌که‌ین و که‌رتى تایبه‌ت هاوبه‌شه له‌گه‌ڵمان، ئێمه توانیومانه متمانه‌یه‌ک دروستبکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و سێکته‌رانه‌و پشتیوانیمان بکه‌ن، ده‌خوازین به‌چاکبوونى بارودۆخى دارایی کوردستان ده‌بێ لایه‌کى جددى له‌سلێمانى بکاته‌وه، چونکه ئه‌و پرۆژانه‌ى له‌سلێمانى هه‌ن و ته‌واونه‌کرێن ده‌بێت به‌زیان بۆ حکومه‌ت، بۆ نموونه یه‌که‌ى نیشته‌جێبوونه‌کانى سیته‌ک و زڕگوێزمان هه‌یه، ده‌بوایه 2009 بدرانه‌یه به‌خه‌ڵک، ئێمه هه‌وڵمانداوه ته‌واویان بکه‌ین و تا مانگى نۆی ساڵى پار بودجه‌مان بۆ داینکردووه له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه، له‌مانگى نۆوه بودجه‌که راگیراوه‌و له‌سه‌دا پێنجى ماوه، ئه‌گه‌ر پاره‌ى ئه‌و له‌سه‌دا پێنجه خه‌رج نه‌که‌ن و ته‌واوى بکه‌ین و بیده‌ین به هەزارو (500) که‌س، ئه‌وه له‌ساڵى ئاینده‌دا ئه‌و ئیشه‌ى تیاماندا کردووه وێران ده‌بێ و ده‌بێت به‌هێلانه کۆترو ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌که‌ى ده‌دزرێ، حکومه‌ت پرۆژه‌ى زۆر زۆر باشى هه‌یه‌و حکومه‌ت ئاگادارده‌که‌ینه‌وه له‌وه‌ى به‌بودجه‌یه‌کى زۆر که‌م و ئه‌و پارانه‌ى که له‌بانکى هه‌رێم له‌سلێمانیه هه‌یه‌و ته‌نیا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بده‌ن به‌ماوه‌یه‌کى زۆر پێوانه‌ییدا ده‌یان له‌و پرۆژانه ته‌واوبکه‌ین، ئه‌و یه‌که‌ى نیشته‌جێبوونانه ده‌درێته کرێنشینان، به‌پێى ئامارێک له‌بەڕێوه‌به‌رایه‌تى ئامار ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى داوایان پێشکه‌شکردووه‌و خاڵبه‌ندییان هه‌بووه ناویان تۆمارکراوه. ھاوڵاتی: ئه‌وکاته‌ى ئێوه له‌تورکیا بوون سنه‌وبه‌رەکانى رێگای تاسڵوجه سوتێنران ده‌وترێ ئه‌وه ده‌کرێ به‌پێشانگاى ئۆتۆمبیل، قسه‌ت چیه له‌سه‌ر ئه‌وه؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: ئێمه به‌هیچ جۆرێک رێگه ناده‌ین له‌سلێمانى ده‌ستکارى سروشت و سه‌وزایی بکرێت، سلێمانیمان کردووه به ئه‌ندامى کاراى په‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وزه‌ى جێگره‌وه‌و ژینگه، پشتیوانى له‌زیادکردنى سه‌وزایی ده‌که‌ین، ده‌توانم بڵێم له‌ماوه‌ى ئه‌م سێ ساڵه‌دا زیاتر له (200) هه‌زار نه‌ماممان له‌سه‌ر بودجه‌ى خۆمان و پشتیوانى که‌رتى تایبه‌ت و رێکخراوه خۆبه‌خشه‌کان چاندووه‌و هه‌ڵمه‌تى به‌رده‌واممان هه‌یه بۆ ئه‌مه. ئێستا خه‌ریکین (500) دۆنم زه‌وى له‌گۆیژه سه‌وز ده‌که‌ین، ئه‌وه‌ى روویداوه له 6ى 7 روویداوه، له‌و کاته نیه که من له‌تورکیا بووم، لێکۆڵینه‌وه‌مان کردووه سوتانێکى عه‌فه‌ویی بووه، ده‌یان ئاگر که‌وتووه‌ته‌وه له‌ئه‌مساڵدا، که‌مته‌رخه‌مى یه‌که‌م بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه له 2014وه بودجه‌و سه‌رمایه‌و ئامێر‌و که‌لوپه‌لى پێویستى بۆ فه‌رمانگه‌کان دابیننه‌کردووه بۆ ئه‌وه‌ى بیانپارێزن، فه‌رمانبه‌ر یان که‌سێک نییه چاودێرییان بکات، ده‌یان شوێنمان هه‌یه لیوای یه‌کى پاراستنى سلێمانى و پێشمه‌رگه‌مان داناوه پارێزگارى لێبکات له‌به‌رئه‌وه‌ى پۆلیسمان نیه، (10) ساڵیشه یه‌ک که‌س بۆ ئاسایشى سلێمانى دانه‌مه‌زراوه له‌پله‌ى رائید که‌مترمان نییه له‌ئاسایش، ئه‌مانه کاره‌ساتى گه‌وره‌ن له‌ئیداره‌دان. ئه‌وه جه‌زره وه‌سه‌تیه وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه‌و به‌هیچ جۆرێک لانابرێت، ئه‌گه‌ر له‌شوێنێک پێویست بکات دارێک لابه‌رین، کردوومانه به‌مه‌رج (10) تا (100) دار ده‌بێ له‌جێگه‌ى بنێژرێته‌وه، ئێمه پێمان وایه مرۆڤ ده‌مرێ به‌ڵام سروشت نامرێ. ئه‌وه‌ى که‌باسکرا به‌شێکى په‌یوه‌ندى به‌ململانێى سیاسیى لایه‌نه‌کانه‌وه هه‌یه، له‌ناوخۆیاندا ئه‌وانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى حوکمڕانین دژى حوکمڕانین، جا له‌په‌رله‌مان بن یان له‌حزبه‌کانیان بن، له رێکخستنه‌کانیان بن، له‌میدیا بن، رۆشنبیربن که‌چوونه حوکمڕانى به‌رگرى لێده‌که‌ن، که له‌ده‌ره‌وه بوون دژى ده‌وه‌ستنه‌وه. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین نابێ یه‌که‌م رێگه‌یان دیواره‌کانى فه‌یسبوک و راگه‌یاندن بێت، به‌پێى ئه‌و یاسا‌و رێسا‌و په‌یڕه‌وانه‌ى هه‌یه ده‌بێ به‌م شێوازه‌بێ، سه‌ره‌تا ئه‌وان بێن، ده‌توانن ئه‌نجومه‌نى پارێزگا‌و ئێمه راسپێرن، ده‌توانن په‌رله‌مان و داواکارى گشتى راسپێرن لێکۆڵینه‌وه بکات، ده‌توانن ده‌سته‌ى نه‌زاهه یان خۆیان لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن، ئه‌گه‌ر هیچیان وه‌ڵامیان نه‌دانه‌وه‌و متمانه پێکراو نه‌بوو ده‌توانن داوا تۆماربکه‌ن ئینجا ده‌توانن له‌ڕاگه‌یاندن و میدیا وازى لێنه‌هێنن، ئێستا که‌س باسى ئه‌و که‌یسه ناکات، نابێ بێیت بۆ پاڵه‌وانبازى باسى که‌یس بکه‌یت، به‌ڵام دوایی به‌دواداچوونى بۆ نه‌که‌یت. ھاوڵاتی: په‌یوه‌ندیت چۆنه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى بۆ جێبه‌جێکردنى داواکارییه‌کانى سلێمانى؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆکى هه‌رێم و سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیره به‌ڕێزه‌کان و ده‌سته سسه‌ربه‌خۆکان و هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان و رێکخراوه‌کان و میدیا‌و هاووڵاتیان، په‌یوه‌ندى زۆر باشمان هه‌یه، هیچ ده‌رگایه‌ک به‌ڕوومان دانەخراوه‌و له‌کۆبوونه‌وه‌و نووسراوه‌کانمان داواکانى خه‌ڵکمان گه‌یاندووه. ھاوڵاتی: په‌یوه‌ندیت چۆنه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى هه‌رێم داوات لێنه‌کردووه سه‌ردانى سلێمانى بکات؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: زۆرجار له‌ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنییه‌وه قسه‌مان کردووه، له‌بۆنه‌و کۆبوونه‌وه‌کان یه‌کتر ده‌بینین، هێشتا پێویستى به‌وه نه‌کردووه که ئێمه داخوازیى ئه‌وه‌مان هه‌بێت و داوا له‌سه‌رۆکى هه‌رێم بکه‌ین بێته سلێمانى بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان، به‌ڵام داوامانلێکردووه ده‌ورى هه‌بێت له‌یه‌کخستنه‌وه‌ى ناوماڵى کورددا، له‌دروستکردنى پاکێج و ئامانجێکى نیشتیمانیدا، هه‌وڵى لێک نزیککردنه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان بدات، هه‌وڵبدات ئه‌و لایه‌نانه‌ى له‌ناو حکومه‌تدان قه‌ناعه‌تیان پێ‌بکات له‌ناو حکومه‌ت پشتیوانى بکه‌ن و له‌ده‌ره‌وه‌ش دژایه‌تى نەکه‌ن، هه‌وڵبده‌ین حکومه‌تێکى سه‌رتاسه‌رى بێت دادپه‌روه‌رانه کار بکات و جیاوازى له‌نێوان ناوچه‌کان نه‌کات
هاوڵاتی لەدوایین سەردانیدا بۆ رۆژئاوای کوردستان، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا ‹دڵنیایی› داوە بەکورد تورکیا جارێکی تر هێرشی داگیرکاریی ناکاتەسەر باکوری سوریا‌و رۆژئاوای کوردستان و هەوڵی دامەزراندنی دەسەڵاتێکی باڵای کوردی داوە لەسوریا. دووشەممەی رابردوو جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا سەردانی باکوری سوریا (رۆژئاوای کوردستان)ی کرد‌و چەندین کۆبوونەوەی جیا جیای ئەنجامدا لەگەڵ سەرکردەکانی کورد لەپارێزگای حەسەکەو دێرەزوور. بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی کە لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆییەوە وەریگرتووە، جێفری «دڵنیایی داوە» کەتورکیا جارێکی تر هێرش ناکاتەوە سەر باکوری سوریا، ئەو ناوچەیەی بەدەست کوردەوەیەو پێشی دەوترێت رۆژاڤا کە لەسەدا ٢٥٪ی خاکی سوریا دەکات. لەتشرینی یەکەمی ٢٠١٩، تورکیا ئۆپەراسیۆنی ‹›کانی ئاشتی›› ئەنجامدا کە مەبەست لێی وەدەرنانی کورد‌و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)و نیشتەجێکردنی ئاوارەی سوری بوو لەناوچەکەدا. لەئێستادا چەندین ناوچەی وەک گرێ سپی و سەری کانێی کۆنترۆڵکردووە. بەپێی وتەی سەرچاوەکان، جێفری وتوویەتی ئەگەر تورکیا دیسان هێرشی داگیرکاری ئەنجام بدات «ئەمریکا رێگریی لێدەکات و سزای دەخاتە سەر بەپێچەوانەی ئۆپەراسیۆنەکانی رابردووەوە کەئەوەی ئەنجام نەدا». جەیمس جێفری چەندین جار پێش ئۆپەراسیۆنەکەی ٢٠١٩ی ئەنقەرە هەمان دڵنیایی داوە بەکورد. لە ٢٥ی مارسی ٢٠١٩ جێفری رایگەیاند «ئێمە لەگەڵ تورکیا کاردەکەین تاچەندین بژاردە بدۆزینەوە بۆ هێورکردنەوەی نیگەرانییەکانی ئەوان بەبێ ئەوەی سەربکێشێت بۆ کردەیەک کەئێمە قبوڵمان نییە دژی جەنگاوەرەکانی هەسەدە ئەنجامبدرێت.» لەمانگی ئابی ٢٠١٩، پرسیاری لێ‌کرا دەربارەی ئەگەری داگیرکاری ئەنقەرە بۆ سەر باکوری سوریا (رۆژئاوای کوردستان)و لەوەڵامدا وتی کە «هیچ گفتوگۆیەکمان نییە لەگەل تورکەکان سەبارەت بەپاراستنی کورد یاخود رێگریکردن لەداگیرکارییەک چونکە هیچ داگیرکارییەک هەست پێناکەین». تەنانەت چەند رۆژێک بەر لەدەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە، کاتێک سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەیدا، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی ئەوەی کرد ئابوری تورکیا «دەڕوخێنێت» ئەگەر لەئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی «سنور ببەزێنێت»، بەڵام ئەم هەڕەشەیە نەبووە کردار. تورکیا تەنها لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا سێ ئۆپەراسیۆنی دژی هەسەدە کردووە لەسوریا کەوەک «هەڕەشەی ئەمنی» دەیبینێت بۆ سەر وڵاتەکەی. لە ٢٠١٦ ئەنقەرە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتی ئەنجامدا لەنزیک رووباری فورات لەسوریا دژی هەسەدە. پاشان لەسەرەتای ٢٠١٨، ئۆپەراسیۆنێکی تری راگەیاند بەناوی «چڵە زەیتوون» لەعەفرین. لەپایزی ٢٠١٩ش، ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی ئەنجامدا کە بەئاگربەست کۆتایی هات بەسەرپەرشتی واشنتن و مۆسکۆو تێیدا هەسەدە لەناوچە سنورییەکانی تورکیا کشایەوە بەقوڵایی ٣٠ کم لەسەرێ کانی و گرێ سپی. لەمیانی سەردانەکەیدا، جێفری هەوڵی دامەزراندنی دەسەڵاتێکی باڵای کوردی داوە بەڕێکەوتنی پارتە ناکۆکە کوردەکانی سوریا. بەپێی راپۆرتێکی شەرقلئەوسەتی سعودی، چەند سەرچاوەیەکی کوردی سوریا بەڕۆژنامەکەیان راگەیاندووە «جێفری سەرپەرشتی ئیمزاکردنی رێکەوتنێکی سیاسی دەکات لەگەڵ دامەزراندنی دەسەڵاتێکی باڵای کوردی لەنێوان پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) و ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی لەسوریا (ئەنەکەسە) «. چەندین ساڵە پەیەدەو ئەنەکەسە ناکۆکن لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات لەئیدارەی سەربەخۆی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا. ئەنەکەسە لەئیدارەی ئێستادا هیچ دەسەڵاتێکی نییە بەوپێیەی لە ٢٠١٧دا بایکۆتی هەڵبژردنەکانی کرد بەبیانوی ئەوەی پەیەدە ئامادە نییە دەسەڵات دابەش بکات و ئەندامەکانیان دەگرن لەڕۆژاڤا. لەناوەڕاستی ئەم مانەگەدا ئەمریکا لەڕێی جێفرییەوە پێشنیازی ئەوەی کرد کەهەردوولا لەسەدا ٤٠٪ی دەسەڵات وەربگرن و هەر لایەنێکیشیان مافی ئەوەی هەیە لەسەدا ١٠٪کەی تر هەڵبژێرێت لەدەرەوەی پلەی خۆیان. سەرچاوەکانی شەرقلئەوسەت ئەوەیان خستووەتەڕوو کە جێفری پشتگیری حکومەتی ئەمریکای گەیاندووە بەسەرکردەی پارتە کوردییەکان بەهیوای ئەوەی بگەنە رێکەوتنێکی سیاسی لەنێوان دوو پارتەکەی بزوتنەوەی کوردی لەسوریا. سەردانەکەی جێفری بۆ دێرەزوورو حەسەکە لەکاتێکدایە سوپای ئەمریکا لەسەروبەندی توندوتۆڵکردنەوەی هێزەکانیەتی لەوڵاتەکە دوای چەندین پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی روسیا لەسوریا. مانگی رابردوو حەوت سەربازی ئەمریکی بریندرابوون لەئەنجامی پێکدادانی زرێپۆشێکی روسی لەگەڵ ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی ئەمریکی لەسوریا. کاروانێکی شەش زرێپۆشی لەجۆری برادلی، سیستەمی پێشکەوتوی رادار، هەروەها (١٠٠) سەربازی دیکە بۆ خستنەسەر (٥٠٠) سەربازەکەی لەسوریادا گەیاندرا لەباکوری سوریا (رۆژئاوای کوردستان) لە ١٨ی ئەم مانگە. سەرەڕای ئەمانەش، هێزەکانی هاوپەیمانان فرۆکەکانی زیادکردووە بەسەر ناوچەکەوە بۆ دابینکردنی پێستگیری ئاسمانی لە شەڕی دژ شانە نووستووەکانی داعش. NBC Newsی ئەمریکی لە راپۆرتێکیدا لەزاری سێ سەرچاوەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە ئاشکرایکرد رەوانەکردنی ئەو هێزە بۆ ساردکردنەوەی سوپای روسیایە لەبەزاندنی بۆ نێو ناوچەی ئەمنی رۆژهەڵاتی سوریا کەتێیدا هێزەکانی ئەمریکا، هاوپەیمانان، هەروەها هەسەدەی تێدا جێگیرە. راپۆرتەکەی شەرقلئەوسەت باس لەوەش دەکات کە جێفری ئاماژەی بەوە کردووە کۆشکی سپی کار لەسەر بەهێزکردنی پێگەی ئەمریکا دەکات بۆ راگرتنی حکومەتی سوریا‌و هاوپەیمانەکەی کە مۆسکۆیە. لەهەفتەی رابردوودا کێنز مەکێنزی، فەرماندەی ناوەندی فەرمانی ئەمریکا سەبارەت بەسنوربەزاندنی روسیا بە NBC Newsی راگەیاند کە «ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی روسی هاتە نێو ناوچەی ئەمنی رۆژهەڵاتەوە کە ناوچەیەکە ئەوان رێگەیان پێنەدراوە بێنە ناوەوە». مەکێنزی وتیشی دەورییەی ئەمنی ئەمریکا بەردەوامە لەو ناوچەیەدا بەڵام «هەمیشە لەلایەن هاوبەشەکانمان لەهەسەدەوە ئەنجام دەدرێن، هەرگیز ئەمریکییەک نا‌بینیت بەشداربن تێیدا». بەپێچەوانەی ناردنی هێزی نوێ بۆ سوریا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەنوێترین لێدوانی‌دا لەهەینی رابردوو وتی: «ئێمە لەسوریا دەرچووین جگە لەپاراستنی نەوتەکە. من نەوتەکەم پاراست و ئێمە سەربازمان هەیە لەوێ بۆ پاراستنی نەوتەکە، جگە لەوە ئێمە لەسوریا نەماوین».
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢١٥) ١. پشکنین: (٤٨٥٣ پشکنینی نوێ) (١٥٥١ هەولێر) (٧١٦ سلێمانی، ١٥٣ گەرمیان) (٢٣٩٣ دهۆك) (٤٠ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٧٣٥ تووشبووی نوێ) (٢٩٢ هەولێر) (١٠٣ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان) (٢٨٣ دهۆك) (٣٢ هەڵەبجە) ٣. چاکبوون: (٢٨٦ چاکبوون) (٢٠٤ هەولێر) (٢٣ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان) (٣ دهۆك) (٢٤ هەڵەبجە) ٤. مردن: (٢٢ مردن) (٢ هەولێر) (١٠ سلێمانی، ٣ ڕاپەڕین) (٤ دهۆك) (٣ هەڵەبجە) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٤٥٦٩٩٤ (١٦٧٢٦٧ هەولێر، ١١٤١٠٤ سلێمانی، ١٧١٤٢٢ دهۆك، ٤٢٠١ هەڵەبجە) تووشبوون ٤٦٤٦٦ (١٧١٥٠ هەولێر، ١٥٩٢٠ سلێمانی، ١١٧٦٠ دهۆك، ١٦٣٦ هەڵەبجە) چاکبوون ٢٩٧٠٨ (١٣٦٤٩ هەولێر، ١٠٠٦٩ سلێمانی، ٤٤٧٣ دهۆك، ١٥١٧ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٥٠٦٥ (٢٩٤٢ هەولێر، ٤٩٩١ سلێمانی، ٧٠٤٧ دهۆك، ٨٥ هەڵەبجە) مردن ١٦٩٣ (٥٥٩ هەولێر، ٨٦٠ سلێمانی، ٢٤٠ دهۆك ، ٣٤ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٨ی ئەیلول ٢٠٢٠
ھاوڵاتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریداوە کە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لەبەغدا دادەخات ئەگەر «میلیشیاکانی پشتیوانیکراو لەلایەن ئێرانەوە» بیکەنە ئامانج. هاوکات واشنتۆن چوار هەڕەشەی وەک پەیام لە رێگەی بەرهەم ساڵح سەرکۆماری عێراقەوە گەیاندووە بەمیلیشیاکان کەدیارترینیان بەئامانجگرتنی سەرکردەی گروپەکانە هاوشێوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس. هەروەها رۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لەواشنتۆن پۆست نووسیویەتی، عێراق ئەو جێگایە دەبێت کە لەچەند هەفتەی داهاتوودا بەریەککەوتنی ئەمەریکا و ئێرانی تێدا روودەدات، ئەوەشی بە «سوپرایزی ئۆکتۆبەر» ناوبردووە کە بەر لەهەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا روودەدات. سایتی یەکشەممە 27ی ئەیلول CNN لەسەر زاری سەرچاوەکەوە رایگەیاند، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا یەکشەممەی رابردوو لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار دوا هۆشداری داوەتە حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی هەنگاوی کردەیی بۆ وەستاندنی هێرشی سەر کۆمەڵگای دامەزراوەکانی ئەمریکا لەبەغدا بگرێتەبەر. بڵاوبوونەوەی هەواڵی هۆشدارییەکەی پۆمپیۆ هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ئێران کەماوەی دووڕۆژی خایاند. پێشتر شارەزایان بەدوریان نەزانی لەسەردانەکەیدا فوئاد حسێن پەیامی واشنتن بەبەرپرسانی تاران بدات، بەتایبەت لەهێرشکردنەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەناوچەکە. سایتەکە لەسەر زاری وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاشەوە رایگەیاندووە، هەڵدانی کاتیۆشا بۆ سەر باڵیۆزخانەکەیان لەلایەن «گروپەکانی پشتیوانیکراو لەلایەن ئێرانەوە» مەترسیدارە نەک تەنها لەسەر حکومەتی عێراق، بەڵکو بۆ سەر نێردراوە دیبلۆماسییەکانی دەوروبەرو دانیشتوانی ناوچەکەش. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی «لەو کاتەی ئەمریکا کاردەکات لەسەر زامنکردنی پشتیوانی دارایی بۆ عێراق لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دامەزراوە جیاکانی کەرتی تایبەتەوە، بوونی نایاساییانەی میلیشیاکانی پشتیوانیکراو لەلایەن ئێرانەوە تاکە هۆکاری گەورەیە بۆ لێدان لەهەوڵەکانی وەبەرهێنان لەعێراق». هێرشی مووشەکی ناوبەناو بۆ سەر ناوچەی سەوز لەبەغدا ساڵانێکە بەردەوامە، بەڵام دوابەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەسەرەتای ئەمساڵدا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە، هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا زیادیکردووە. هاوکات یەکشەممە، 27ی ئەیلولی 2020، رۆژنامەی (أخبار الخلیج) کەزمانحاڵی دەوڵەتی بەحرەینە لەڕاپۆرتێکدا ئەوەی ئاشکراکردووە کە مایک پۆمپیۆ لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پەیامێکی هەڕەشەئامێزی بۆ میلیشیا شیعەکانی عێراق ناردووە ئەگەر بەردەوام بن لەهێرشی موشەکی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و ناوەڕۆکی پەیامەکەش چوار خاڵی سەرەکی لەخۆی گرتووە کەبریتین لە: یەکەم: داخستنی باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەبەغدا ئەگەر هاتوو هەر هێزێکی ئەمریکی یان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رووبەڕووی هێرش ببنەوە. دەشڵێت، بەرهەم ساڵح پەیامەکەى گەیاندووە بەمیلیشیاکان و وتوویەتی، بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانە ئامادەیە و چاوەڕێی واژۆیەکی ترەمپ دەکات، ئەگەر ئەوەش رووبدات واتە عێراق دەبێتە دەوڵەتێکی دژە ئەمریکا. وتووشیەتی، لەوکاتەدا (12) وڵاتی تر باڵێۆزخانەکانیان دادەخەن، واتە عێراق دەبێتە وڵاتێکی داخراو. دووەم: پێکان و سەرکردە شیعییەکان و فەرماندەکانی گروپە چەکدارییەکان هاوشێوەی لەناوبردنی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس. سێیەم: ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی ورد‌و چڕ بۆ سەر پێگە و بارەگاکانی گروپە چەکدارەکان و بەردەوامیش دەبێت تاوەکو هەڵوەشاندنەوەى ئەو گروپانەو کوژران و هەڵهاتنی فەرماندەکانیان. چوارەم: وشککردنی پارەی تۆمارکراوی ئەو سیاسییانەى کە تێوەگلاون یاخود پەیوەندییان هەیە لەگەڵ ئەو میلیشیایانەى کە شوێنە دیبلۆماسی و ئەمنییەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج. هاوکات د‌یڤید ئەگناتیۆس، نووسەری ئەمەریکی شارەزا لەکاروباری دەرەوە لەمیانەی وتارێکدا لەڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست کەشەممە، 26ی ئەیلولی 2020، بڵاویکردووەتەوە ئەوە دەخاتەڕوو کە «داخستنى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەعێراق دەکرێت ببێتە هۆى هێرشى ئاسمانى فڕۆکەکانى ئەمریکا بۆ سەر میلیشیا چەکدارەکان کە ئێران پاڵپشتیان دەکات.» ئەوەتا مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ئەم هەفتەیە هۆشدارى ئەوەی داوەتە عێراق کە وڵاتەکەى باڵیۆزخانەکەى لەبەغدا دادەخات گەر بێت‌و حکومەت هەوڵى راگرتنى ئەو هێرشانە نەدات کە لەلایەن تارانەوە دەکرێنەسەر بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا. ئەگناتیۆس لە نووسینەکەیدا ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ئێران بەئاگایە لەکارە بێزارکەرە راستەوخۆکانى ترەمپ بەڵام وتەکانى پۆمپیۆ ئەگەرى بەریەککەوتنەکانی بەکراوەیى هێشتووەتەوە. دەشڵێت، ئەگەری شەڕی بەردەوام لەعێراق لەهەموو روویەکەوە کراوەیە، ئەگەر بێت‌و هێرشی میلیشیاکانی نزیک لەئێران یەک یان دوو ئەمریکی بکوژن، ئەوە بەدڵنیاییەوە ئیدارەى ترەمپ هێرشی پێچەوانە دەستپێدەکات. هەروەها، ئەگەر کازمی هێرش بکاتەسەر میلیشیا چەکدارە شیعەکان، ئەوەى کە پۆمپیۆ داوای دەکات، ئەوا ئێرانیش بەتوندى وەڵامدەداتەوەو ئەگەرى رووخانى کابینەکەى کازمیش دێتە ئاراوە. بەرپرسێکى گەورە لەوەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا جەخت دەکاتەوە کە «مەترسییەکى ئاشکرا لەسەر ژیانى هاووڵاتیانى ئەمریکا هەیە گەر بێت‌و ئەو هێرشانە بەردەوام بن، هەروەها لەو باوەڕەشدان کە «کازمی بژاردە راستەکە جێبەجێ بکات و دەبێت کارى زیاتر‌و پەلەتر بکات». لەچەند هەفتەى دوایشدا سەربارى بەڵێنەکانى کازمی بەهێرشکردنە سەریان بەڵام کارى توندوتیژى لەلایەن میلیشیاکانەوە بەردەوامە. هاوکات بەپێى راپۆرتێکى جویل وێنج، شیکارى سیاسى عێراقى، (25) هێرش کراوەتەسەر کاروانى سەربازیى ئەمریکاو هاوپەیمانى نێودەوڵەتى، سەربارى هێرشەکان بۆ سەر ناوچەى سەوز کەباڵیۆزخانەى ئەمریکاش دەکەوێتە ئەو ناوچەیەوە، هەروەها ئەو هێرشانەى کەفڕۆکەخانەى بەغدا دەکەنە ئامانج. بەپێى ماڵپەڕى عێراقى 24، مایک پۆمپیۆ لەپەیوەندییەکەیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵحى سەرۆککۆمار هۆشدارى ئەوەی داوە کەبڕیارى داخستنى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەدەستى ترەمپدایە و ئامادەشکراوە، گەر هێزەکانیان بکشێننەوەو باڵیۆزخانەکەیان بەو شێوەیە دابخەن ئەوا دەستدەکەن بەحساب و کتاب لەگەڵ ئەوانەدا کە تێوەگلانیان لەو هێرشانەدا سەلماوە. پۆمپیۆ دوو میلیشیاى بەئەنجامدەری هێرشەکان دەستنیشانکردووە کە لەلایەن تارانەوە پاڵپشتى دەکرێن، ئەوانیش کەتیبەکانى حزبوڵاى عێراقى و عەسائیبى ئەهلى حەقە.
هاوڵاتى، ماردین نورەدین بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت بەڕێوەچوونی ئاهەنگێک لەساڵیادی ریفراندۆمدا لە بازاڕی هەولێر کە شارەکە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بەربڵاوە، بەئاراستەی هیچ کەس و لایەنێکی فەرمی نەبووە. ماکوان عیزەت لەڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی بە هاوڵاتى وت «ئەو کۆبوونەوەیە کە روویدا بە ئاراستەی هیچ کەس و لایەنێکی فەرمی نەبوو، حکومی نەبووە، کاتەکەشی درەنگ بووە کە روویداوە». هەینی رابردوو ئاهەنگێک لەناو بازاڕی هەولێر بەڕێوەچوو لە ساڵیادی ریفراندۆمدا، ئەوەش لەکاتیکدایە بەرپرسانی تەندروستی کۆتوبەندی توندیان داناوە بۆ زۆرێک لە کۆبوونەوەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید 19)ەوە. بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکە کاردانەوەی خەڵکی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا لەکاتێکدا وەزارەتی تەندروستی چەند مانگێک خەڵکی کەرەنتین کرد‌و گردبوونەوەی سنوردار کردووەو رێگەی بەهیچ ئاهەنگ و خۆپیشاندانیکی جەماوەریی نادات بەهۆی پەتاکەوە کە تائێستا بەهۆیەوە نزیکەی هەزارو (700) کەس گیانیان لەدەستداوە. لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسانی تەندروستی پیشبینی دەکەن ئامارەکانی توشبوون لەچەند هەفتەی رابردوودا بەرزببنەوە بەهۆی وەرزی پایزەوە. ماکوان عیزەت بە هاوڵاتى وت «ئەگەرێک هەیە لەوەرزی پایزدا ڤایرۆسی کۆرۆنا جارێکی دیکە شەپۆلی دووەمی دەستپێبکات ئەوە جیهانییە، بەڵام جارێ ئەوە روون نەبووەتەوە ئەگەرێک هەیە کە وابێت لەبەرئەوەی هیچ پێکوتەیەک نەدۆزراوەتەوە، ئێمە تەنها دەبێت هاووڵاتیان هۆشیار بکەین بۆ خۆپارێزی». رۆژی هەینی کەدەکاتە بەرواری 25/9/2020 بەرزترین ئاماری توشبووانی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تۆمارکرا کەژمارەیان بەنزیکی (955) کەس دەبوو. ماکوان عیزەت وتی «هەندێ جار ئامارەکان کە تۆزێ زیادو کەم دەکەن پەیوەندی بەچڕی پشکنینەکان هەیە». وتیشی «هەندێ رۆژ هەیە رەنگە خەڵک چووبنە چەند شوێنێک پابەند نەبووبن بەڕێنماییەکان، بۆ نموونە تەعزێیەکیان بەنهێنی کردبێ یان چووبنە شوێنێکی قەرەباڵغی، ئیتر پاش ماوەیەک نیشانەکانیان لێ دەردەکەوێت و بەڕێژەیەکی بەرچاو سەردانی سەنتەرەکانی کۆرۆنا دەکەن بۆ پشکنین». ماکوان عیزەت «کاتی خۆی وەزارەت رێگریی دەکرد وەک ئەوەی کەرەنتین کراو شوێن داخرا، بەڵام ئێستا حاڵەتەکان لەدەست دەرچوون». ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی داوای لەهاووڵاتیان کرد پابەندبن بەڕێنماییەکان و وتی «خۆپارێزیی تاکە چەکە». تائێستا هیچ پێکوتەیەک نەگەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، کە جیهان چاوەڕوانی دەکات بۆ دەربازبوون لەپەتاکەو دروستبوونی بەرگری گشتی، بۆیە هەموو دەزگا تەندروستییەکان جەخت لەخۆپارێزی دەکەنەوە. هاووڵاتیان لەدوو رۆژی رابردوودا زۆرترین رەخنەیان لەحکومەت گرت لەبەرامبەر قەدەغەکردنی چالاکی و کۆبوونەوەکان، لەکاتێدایە لەسێیەم ساڵیادی ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستاندا گەنجانێکی زۆر لە بەردەم قەڵای هەولێر کۆبوونەوەو یادەکەیان بەتێکەڵی و قەرەباڵغییەکی زۆرەوە کردەوە. ماکوان عیزەت وتی «کێشەکە ئەوەیە ئەو حاڵەتانە خۆڕسکن تەنانەت تەندروستیش و هێزە ئەمنیەکانیش فریا ناکەون لەو حاڵەتانە کۆنتڕۆڵ بکەن». ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو کۆوبوونەوەیە دوای ئەوە هات چەندین بەرپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕێگەی لێدوانەکانیانەوە وەکو دەستکەوتێکی گرنگ یادی ریفراندۆمیان کردەوە. ماکوان عیزەت وتی «کاتی خۆی وەزارەت رێگریی دەکرد وەک ئەوەی کەرەنتین کراو شوێن داخرا، بەڵام ئێستا حاڵەتەکان لەدەست دەرچوون».
ئارا ئیبراهیم دوو ساڵ تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستاندا و هاووڵاتیان به‌ده‌ست که‌مى موچه‌و حکومه‌ت به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵى و رۆتیناته‌وه ده‌ناڵێنێت و قه‌یرانه‌کان قوڵتر بوونه‌ته‌وه. له 30ى ئه‌یلولى 2018 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌نجامدراو پارتى پله‌ى یه‌که‌مى به‌ده‌ستهێناو بووه خاوه‌نى (45) کورسى که پێشتر (38) کورسى هه‌بوو، یه‌کێتى (21) کورسى هه‌بوو پێشتر ته‌نها (18) کورسى هه‌بوو. هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان (12) کورسى به‌ده‌ستهێناو له‌سه‌دا 50ى ده‌نگه‌کانى له‌ده‌ستدا که‌پێشتر (24) کورسى هه‌بووه، یه‌کگرتووش هاوشێوه‌ى گۆڕان نیوه‌ى ده‌نگه‌کانى له‌ده‌ستداو ته‌نها (5) کورسى هێنا که‌پێشترخاوه‌نى (10) کورسى بوو، کۆمه‌ڵى ئیسلامى (7) کورسى هێنا که‌پێشتر (6) کورسى هه‌بووه. له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا نه‌وه‌ى نوێ دروستبوو که بووه خاوه‌نى (8) کورسى، به‌ڵام به‌هۆى ناکۆکییه ناوخۆییه‌کانییه‌وه چوار ئه‌ندامى دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه له‌جوڵانه‌وه‌که‌و ته‌نها (4) کورسى هه‌یه له‌ئێستاداو ئه‌وانى دیکه وه‌ک سه‌ربه‌خۆ کارده‌که‌ن. پارتى دیموکراتى کوردستان به‌ڕێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى نیشتمانى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کابینه‌ى نۆیه‌مى پێکهێنا به‌سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى و جێگرایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى و پۆسته‌کان له‌نێوانیاندا دابه‌شکرا، به‌ڵام پاش دوو ساڵ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌و پێکهێنانى حکومه‌ت موچه دوو مانگ جارێک به لێبڕینه‌وه دابه‌شده‌کرێت و دۆخى دارایى و ئابوورى هاووڵاتیان خراپتر بووه به‌راورد به‌کابینه‌کانى پێشتر. له‌ماوه‌ى دوو ساڵدا په‌رله‌مان بۆ جارى دووه‌مه پرساندن بۆ سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات که بچێته په‌رله‌مانى کوردستان، که (23) واژۆى بۆ کۆکراوه‌ته‌وه‌و (20) واژۆى ئه‌ندامانى ئۆپۆزسیۆنن و سێ ئه‌ندامى دیکه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان که پێکهاتوون له(عه‌لى حه‌مه ساڵح، شایان عه‌سکه‌رى، شیرین ئه‌مین) واژۆیان کردووه‌و بڕیاره مه‌سرور بارزانى له په‌رله‌مان باسى په‌تاى کۆرۆناو دۆخى دارایى و په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێرو به‌غدا بکات. ئه‌ندامێکى خولى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت «قه‌یرانه‌کان قوڵتر بوونه‌ته‌وه‌و قه‌یرانى دارایى و ئابوورى زیادى کردووه‌و کێرڤى گه‌نده‌ڵى و رۆتینات زیادیکردووه‌و که‌می نه‌کردووه، به‌ڵام هاتن موچه‌یان بڕى و که‌میان کرده‌وه«. قادر ره‌زگه‌یى، ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد رۆڵى هه‌موو هه‌ڵبژاردنێک بۆ بنیادنانى دیموکراسى و خوڵقاندنى گۆڕانکارى و ژیانى باشتر و چاکه‌ى گشتییه، وتیشى «هه‌ڵبژاردنى 30ی ئه‌یلولى 2018 که دوو ساڵ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌رپرسیارێتى گه‌وره له‌سه‌ر حکومه‌ته، به‌ڵام به‌هیچ کام له به‌رپرسیارێتییه‌کان هه‌ڵنه‌ساوه‌و که‌مترین رێژەى خزمه‌تگوزارى هه‌یه‌و مافه سه‌ره‌تاییه‌کانى خه‌ڵک دابین نه‌کراوه‌و موچه که مافێکه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌رکدا بوونى نییه«. ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم که میراتگرى کابینه‌ى هه‌شته‌مه، «قه‌یرانه‌کان قوڵتر بوونه‌ته‌وه‌و قه‌یرانى دارایى و ئابوورى زیادى کردووه‌و کێرڤى گه‌نده‌ڵى و رۆتینات زیادى کردووه‌و که‌مینه‌کردووه، به‌ڵام هاتن موچه‌یان بڕى و که‌میان کرده‌وه«. قادر ره‌زگه‌یى، وتیشى «له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 1992 که یه‌که‌م خولى په‌رله‌مانى کوردستان بووه تا خولى ئێستاى په‌رله‌مان جیاوازى هه‌بووه له‌ڕۆڵى په‌رله‌ماندا، به‌ڵام له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا هه‌یمه‌نه‌ى حکومه‌ت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى یاسادانانه‌وه زۆره‌و نه‌یتوانیوه موماره‌سه‌ى ئه‌رکه‌که‌ى بکات له‌چاودێریکردنى حکومه‌ت و بانگهێشت و پرساندن و لێپرسینه‌وه‌ى به‌رپرسانى حکومه‌ت، به‌ڵام فاکته‌ری دیکه‌ش هه‌یه که قیاده‌ى پارتى خۆیان له‌په‌رله‌مان و ده‌نگى گه‌ل به گه‌وره‌تر ده‌زانن و پێیانوایه ئه‌گه‌ر بچنه په‌رله‌مان له‌که‌دار ده‌بن». ره‌زگه‌یى، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که پێویسته هاووڵاتیان پاش تێپه‌ڕبوونى دوو ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا فشاره مه‌ده‌نییه‌کانیان زیاتر بکه‌ن له‌په‌رله‌مان و حکومه‌تى هه‌رێم و داواى گۆڕانکارى و دابینکردنى مافه‌کانیان بکه‌ن به‌ڕێگه جیاوازه‌کانى دیموکراسى، وتیشى:» راسته سه‌رۆکى په‌رله‌مان لاى یه‌کێتییه، به‌ڵام هه‌یمه‌نه‌ى پارتى به‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه‌و یه‌کێتى ناتوانێت پێش به‌ئه‌جێندا خراپه‌کان بگرێت له‌په‌رله‌ماندا». ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت «ده‌سه‌ڵات وه‌ک حزبه خۆسه‌پێنه‌کان مه‌یلیان به‌لای دامه‌زراوه‌یه‌کدایه که زیاتر رووکه‌ش بێت‌و که‌مترین ئه‌دای خۆی بکات». عومه‌ر گوڵپى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «له‌خولی یه‌که‌می په‌رله‌مانه‌وه تائێستا که‌خولی پێنجه‌مه، زۆر هۆکار بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌که‌مان په‌رله‌مانێکی به‌هێزی نه‌بێت، یه‌کێک له‌هۆیه‌کان ویستی ده‌سه‌ڵاته که وه‌ک مه‌یلی حزبه خۆسه‌پێن‌و دیکتاتۆره‌کان مه‌یلیان به‌لای دامه‌زراوه‌یه‌کدایه که زیاتر رووکه‌ش بێت‌و که‌مترین ئه‌دای خۆی بکات». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد «به‌شێک له‌حزبه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای پڕۆژه‌و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتی دانه‌مه‌زراون‌و مه‌یلیان به‌لای دروستکردنی ئه‌ماره‌ته بۆ خۆیان‌و خانه‌واده‌که‌یان نه‌وه‌ک دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی‌و دامه‌زراوه له‌سه‌ر بنه‌مای مافی هاووڵاتیبوونی یه‌کسان بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی». ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى کۆمه‌ڵ پێشیوابوو که بێگومان هاووڵاتی ئه‌رکی گه‌وره‌ی هه‌یه که‌ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت په‌رله‌مان به‌هێز بێت، وڵات خاوه‌نی سیستمی سه‌رکه‌وتووی په‌رله‌مانی بێت، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کرێت له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێکی هه‌ڵبژاردندا هاووڵاتیان پشتیان تێبکه‌ن. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که «له‌په‌رله‌ماندا هیچ نه‌فه‌سێک بۆ فراکسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌کان نه‌ماوه تا داواکارییه‌کانى خه‌ڵک بگه‌یه‌نن». کاوه عه‌بدولقادر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئه‌م دوو ساڵه‌ى تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا گۆڕانکارى نه‌کراوه‌و خه‌ڵک حه‌قى خۆیه‌تى گله‌یى له‌حکومه‌ت و په‌رله‌مان بکات، به‌ڵام ئه‌و پێشیلکارییه‌ى له‌هه‌ڵبژاردندا کرا وایکردووه دوو حزبى ده‌سه‌ڵات هه‌یمه‌نه‌یان به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا هه‌بێت و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى له‌خزمه‌تى حکومه‌تدا کارده‌که‌ن نه‌ک هاووڵاتیان». ناوبراو جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه له‌ناو په‌رله‌ماندا «هیچ نه‌فه‌سێک بۆ ئۆپۆزسیۆن نه‌ماوه«، وتیشى «واژۆمان کۆکردووه‌ته‌وه بۆ بانگهێشتى سه‌رۆکى حکومه‌ت و یاداشتمان داوه‌ته حکومه‌ت و پرسیارمان ناردووه‌و حکومه‌ت وه‌ڵامناداته‌وه، په‌رله‌مان له‌چاودێریکردنى حکومه‌ت لاوازبووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا چه‌ندین پرۆژه‌مان داوه‌ته سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بۆ دامه‌زراندن و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وانیش ئیشیان له‌سه‌ر نه‌کردووه«. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کگرتووى ئیسلامى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه «ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلولى 2018 ئه‌م دۆخه خراپه‌ى بۆ هاووڵاتیان دروست کردووه«. هه‌ڵه‌ز ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «دیاره زۆرینه له په‌رله‌ماندا حکوم ده‌کات که پارتى دیموکراتى کوردستانه، ئێستا له‌جیاتى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان چاودێریى حکومه‌ت بکات، حکومه‌ت چاودێرى په‌رله‌مان ده‌کات و که‌ى بیەوێت بڕیارى پێ ده‌رده‌کات و پرۆژه یاسا ده‌هێنن تا په‌سه‌ند بکرێت». « ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلولى 2018ى په‌رله‌مانى کوردستان وایکردووه ئه‌م دۆخه دروست ببێت که زۆرینه حوکم ده‌کات له‌هه‌رێمى کوردستاندا»، هه‌ڵز واى وت. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى که‌ناتوانن هیچ گۆڕانکارى و فشارێک له‌په‌رله‌ماندا دروستبکه‌ن و چاودێرى حکومه‌ت بکه‌ن، بۆ وازناهێنن و بڕۆنه‌وه بۆ ماڵه‌وه، هه‌ڵز ئه‌حمه‌د وتى «ده‌نگده‌رى ئێمه لێمان قبوڵ ناکات بچینه‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت چى له‌تواناماندا بێت ئه‌نجامى بده‌ین، چونکه ده‌نگده‌ره‌کانمان ده‌زانن که ئێمه خاوه‌نى ته‌نها پێنج کورسى په‌رله‌مانین، ناتوانین هه‌موو ئه‌وه‌ى ده‌مانه‌وێت بیگه‌یه‌نین». هاوڵاتى، په‌یوه‌ندى به چوار په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى پارتییه‌وه کرد به بیانووى ئه‌وه‌ى نایانه‌وێت هه‌ر قسه بکه‌ن، ئاماده‌نه‌بوون لێدوان له‌سه‌ر دوو ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا بده‌ن. چاودێرێکى سیاسى ده‌ڵێت، تاکه چاره‌سه‌رى ئه‌م دۆخه‌ى هه‌رێم، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌روه‌رى یاسا‌و رێزگرتن له‌دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کان له‌لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه که به‌شدارن له‌حکومه‌تدا. شۆڕش حه‌سه‌ن، مامۆستاى زانسته سیاسییه‌کانى زانکۆى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «په‌رله‌مان ئێستا بووەته ده‌زگایه‌کى راوێژکارى نه‌ک ده‌زگایه‌ک بێت بۆ لێپرسینه‌وه له‌حکومه‌ت و چاره‌سه‌رکردنى دۆخه‌کان، له‌مێژوورى خوله‌کانى رابردووى په‌رله‌مان هیچ خولێک وه‌ک ئه‌مه‌ى ئێستا نییه که‌خه‌ڵک دۆخى له‌وپه‌ڕى خراپیدایه‌و په‌رله‌مان لێى بێده‌نگه و ته‌نها کارتۆنییه«. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ش چاره‌سه‌ر نییه، چونکه هاووڵاتیان متمانه‌یان به‌هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه‌و ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تى حزبه‌کانیان ده‌که‌ن نه‌ک هاووڵاتیان. ئه‌و مامۆستایه‌ى زانکۆى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که تاکه چاره‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌روه‌رى یاسا‌و رێزگرتن له دامه‌زراوه‌کانى هه‌رێم له‌لایه‌ن حزبه‌کانى به‌شدار له‌حکومه‌تى هه‌رێم که «خۆیان له‌سه‌روو یاسا‌و داموده‌زگاکانه‌وه نه‌بینن».
هاوڵاتى-لاڤین مەحمود پارتی دیموکراتی کوردستان لەساڵیادی ریفراندۆمدا یەکگرتووی کۆنە هاوپەیمانی بێبەشکرد لەئیدارەی دهۆک لەڕێگەی وەرگرتنەوەی پۆستەکانی پارێزگاکە لێی، ئەوەش بەپاساوی ئەوەی ویستوویەتی لەڕێگەی پەرلەمانەوە سەرۆکی حکومەت بانگهێشتی پەرلەمان بکات بۆ لێپرسینەوە کە سەر بە پارتییە. ئاری هەرسین، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بە هاوڵاتى وت «کاتێک رێکەوتن دەکەیت لەسەر کارنامەیەک دەیکەیت، ناکرێت لایەکی یەکگرتوو لەشوێنێک دژی ئێمە بێت، لایەکەی تری لەحکومەتێکی خۆجێیدا لەگەڵماندا بێت». یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان یەکێک بوو لەپاڵپشتیکارانی ریفراندۆم بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، کەئەوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو، بەڵام دوای سالێک یەکگرتوو لەهەڵبژاردنەکاندا دەنگەکانی بۆ نیوە کەمی کرد. بەرپرسانی حزبەکە پێیانوابوو ئەوان باجی نزیکیان لەپارتی دەدەن، بۆیە بەشداریی کابینەی نۆیەمی حکومەتیان نەکرد، تەنها بەشداری حکومەتی خۆجێی دهۆکیان کرد بەوەرگرتنی چەند پۆستێک لە رێکەوتنێکی نێوان یەکگرتوو و پارتیدا. ساڵی 2016 رێککەوتنێک لەنێوان یەکگرتووی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستان لەحکومەتی خۆجێی دهۆک واژۆکرا، کەپارتی (25) پۆستی دابووە یەکگرتوو، بەڵام (17) پۆستیان پڕکرابوونەوە لەوانە، یاریدەدەری پارێزگاری دهۆک، دوو بەڕێوەبەری گشتی و سێ بەڕێوەبەری ناحیە. سەباح باپیری، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک وتی ئەوان پێیان باشبووە لەحکومەت بەردەوام بن، بەڵام پارتی ئاگاداری کردوونەتەوە کە «رێککەوتنەکە هەڵوەشاوەتەوە». یەکگرتوو و پارتی لەدهۆک پەیوەندی رق و خۆشەویستییان هەیە، هەتا یەکگرتوو هاوئاوازی پارتی بێت ئەندامەکانیان بێ کێشە دەبن، بەڵام کاتێک دەبێتە نەیار دووچاری گرفت دەبنەوە. لایەنگرانی پارتی چەند جارێک بارەگاکانی یەکگرتوویان لەدهۆک سوتاندووەو ئەندامەکانیان رووبەڕووی ئەشکەنجەو گرتن و تەنانەت کوشتنیش بوونەتەوە، ئەوەش کاتێک روویدا ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو لەناو مەڵبەندی دهۆک بەدەمانچە کوژرا کاتێک لایەنگرانی پارتی چەند رۆژێک پیش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 2005 گڕیان لەبارەگای یەکگرتوو بەردا. ئەم فشارانە وایکرد لەم چەند ساڵەی دواتردا یەکگرتووەکانی دهۆک کەمتر وەکو ئۆپۆزسیۆن دەرکەون، لەبەرئەوەی لایەنگرانی حزبەکە لەو پاریزگایە حەز بەدەردەی سەری ناکەن، بەڵام ئەمە لای هەموو یەکگرتووەکان وانییەو هەندێکیان مەیلیان بۆ ئۆپۆزسیۆن بوون گەرمە. لەچەند هەفتەی رابردوودا پەرلەمانتارانی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان واژۆیان کۆکردەوە بۆ بانهگێشتکردنی سەرۆکی حکومەت کە سەر بەپارتیە، ئەوەش کاردانەوەی حزبەکەی لێکەوتەوەو رێکەوتنەکەی دهۆکیان هەڵوەشاندەوە. ئاری هەرسین بە هاوڵاتى وت «ئەوان لەدوو ئاواز دەخوێنن، فراکسیۆنەکەیان ناتوانێت ئەو باڵانسە رابگرێت لەگەڵ ئێمە، ئێمە دژی ئەوە نین کەس ئۆپۆزسیۆن بیت، بەڵام ئۆپۆزسیۆنی وا ناکرێت». وتیشی « یەگرتووی ئیسلامی لەگەڵ ئێمەدا بەشداریی ریفراندۆمی کردووە ئەوە ئەرکێکی نیشتیمانی بەجێهێناوە بۆ خاتری پارتی نەیکردووە، من کە دەنگم بەبەڵێ داوە بۆ خاتری خاکی پیرۆزی کوردستان داومە نەک پارتی». لەگەڵ ئەوەی یەکگرتوو بەشداریی کابینەی نۆیەمی نەکردووە، بەڵام لەگەڵ پارتیدا لەزۆر پرسدا ناتەبا نین. بەڵام لە هەینی رابردووەوە پەیوەندی ئەم دوو حزبە گۆڕانی بەسەردا هاتووە. «وەرگرتنەوەی پۆستەکانی یەکگرتوو لەپارێزگای دهۆک ناکۆکی دروست دەکات لەنێوانمان، چۆن دروستی ناکات؟ لە دنیادا لەئەمریکاو لەئەوروپا لەهەموو دنیاداسیاسییەکان بەینیان باش دەبێت، خراپ دەبێت، دیسان باش دەبێت، سیاسەت ئەوەیە» ئاری هەرسین وای وت بەرپرسانی پارتی دیموکاراتی کوردستان لەچەند رۆژی رابردوودا لەئاستی میدیا‌و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەکو دەستکەوتێک یادی ریفراندۆمیان کردەوە، دواتر لەشەوی هەینیدا ئاهەنگێک بەهۆی ساڵیادی ریفراندۆمەوە لەهەولێر سازکرا کەتێیدا ئاهەنگێڕەکان وێنەی بارزانی و ئالای پارتییان بەرزکردەوە. ئاری هەرسین وتی «ئەوە پەیوەندی بەپارتییەوە نیە، ریفراندۆم مافی دەوڵەتێکی قوڕبەسەرە، دەیەوێت ببێتە دەوڵەت».