نرخی دراوەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/10/2020 100دۆلار 124,150 دینار_عيراقى 100دۆلار 3,080,000 تومەن_ئيرانى 100دۆلار 766 لیرەی_توركى 100دۆلار 85 يۆرۆ 100دۆلار 77 پاوەند 100دۆلار 893 کرۆنی_سویدی 100دۆلار 367 درهەم_ئیماراتی 100دۆلار 70 دینار_ئوردنی 100دۆلار 30 دینار_کویتی 100دۆلار 375 ریالی_سعودی نرخى زێر عەیار21 330,000 دينار عەیار18 284,000 دينار نرخى نەوت برێنت 42.16 دۆلار
ھاوڵاتی دوو کەس بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە هێرشە موشەکییەکانی شەوی ڕابردووی دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکراون و یەکێک لەوانەش بەرپرسێکی حەشدی شەعبییە، ئەوەش بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی. بەرپرسێکی ئەمریکیش رایگەیاند سێ مووشەک بەر بنەکەیەکی ئەوان کەوتووە. بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە CNNی ئەمریکیی ڕاگەیاند، سێ لە موشەکەکانی شەوی ڕابردووی هەولێر لە بنکەیەکی سەبازی ئەمریکا کەوتووەتەخوارەوە و موشەکێکی دیکەش لەدەرەوەی بنکەکە کەوتووەتەخوارەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەبوونی هیچ بریندارێک یان زیانێکی مادی ئەو موشەکانە بکات. هەروەها ئەو بەرپرسە ئەمنییەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، موشەکەکەکانی شەوی ڕابردووی هەولێر قەبارەیان گەورەتر بووە لە موشەکە ئاڕاستەکراوەکان کە لە ماوەی پێشوودا بەکارهێنراون. ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە کە یەکێک لەو دوو کەسەی دەستگیرکراون، فەرماندەی لیوای 30ی حەشدی شەعبییە. ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ کشانەوەی دیپلۆماتەکانی لە عێراق دوای ئەوەی بەغدادی ئاگادارکردەوە لە داخستنی باڵیۆزخانەکەی، ئەمەش ئەو هەنگاوەیە عێراقییەکان لێیدەترسن کە وڵاتەکەیان بکاتە مەیدانی شەڕ و پێکدادان. شەوی ڕابردوو چوارشەممە، لە کاتژمێر 8:30 بە کاتی هەولێر، شەش مووشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کران و لە کاردانەوەی ئەو هێرشانەدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، " حکومەتی هەرێم لێبوردە نابێت بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی کوردستان و وەڵامی تووندی دەبێت".
ھاوڵاتی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی پاریزگای نەینەوای حەشد شەعبی رایگەیاند نیگەران لە ھەندێ کاردانەوەی خێرا سەبارەت بە ھێرشە موشەکیەکەی شەوی رابردووی ھەولێر کە تێیدا ئەوان تۆمەتبار کراون. لە راگەیەنراوێکدا فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی پاریزگای نەینەوای حەشد شەعبی ئامژە بەوەدەکات ئەو شوێنەی مووشەکەکانی لیوە ئاراستەکراوە، ناوچەیەکی بۆشاییەو دەکەوێت سێگۆشەی نێوان پێشمەرگەو سوپا‌و شەبەکەکانی نێو حەشدی شەعبی. ھەروەھا رایگەیاندوە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردوە لە روداوەکە لە رێگەی کامێرای چاودێریەوە بۆئەوەی بزانن ئەو ئۆتۆمبێلەی کە مووشەکەکانی ھەڵگرتوە لە کوێوە ھاتووەو پاشان ئاشکرای دەکەن.
ھاوڵاتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە تووندی" ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێر دەکات کە لە نزیک فرۆکەخانەو ھیزەکانی ھاوپەیمانان کەوتە خوارەوە. سەرۆکی حکومەت لە تویتێکدا نووسیویەتی "حکومەتی هەرێم لێبوردە نابێت بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی کوردستان و وەڵامی توندی دەبێت." مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ مستەفا کازمی قسەی کردووە و باسی لە گرنگی لێپرسینەوە لەوانەی بەرپرسن لە هێرشەکە کردووە
ھاوڵاتی وتەبێژی ھێزەکانی ھاوپەیمانان رایگەیاند ئەو موشەکانەی ئاڕاستەی ھەولێر کراون ھیچ زیانێکیان بە ھێزەکانی ھاوپەیمانان نەگەیاندوە. کۆڵۆنێڵ وەین مەراتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە تویتێکدا کە ماڵپەڕی ھاوڵاتی بەدواداچوونی بۆی کرد وتی "راپۆرتە سەرەتایەکان باس لەوە دەکەن بۆردومانەکەی ئەمشەو بەر ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش نەکەوتووە و ھیچ زەرەرو زیانێکی نەبووە". راشیگەیاند کە دەستیانکردوە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە. کۆڵۆنێڵ وەین مەراتۆ لە سەرەتای مانگی ئەیلول وەکو وتەبێژی نوێی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەستبەکاربوو لە شوێنی مایڵز کاگینز.
ھاوڵاتی ئەمشەو چەند مووشەکێک ئاراستەی ھەولیر کران کە لە نزیک فرۆکەخانەی ھەولیر و بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە کەوتنە خوارەوە. بەپێی زانیارەیەکان مووشەکەکان لە گوندێکی پارێزگای نەینەواوە لە لایەن ئەو گروپانەی حەشدی شەعبیەوە ئاڕاستەکراون کە نزیکن لە ئێران. هۆشیار زێباری: ئەوانە ئەنجامیان داوە کە ھێرشیان کردۆتە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند موشەكەكانی ئەمشەو لە نزیك بارەگاكانی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر كەوتونەتە خوارەوەو هێرشەكەش لەلایەن ئەو چەكدارانەوە ئەنجامدراون كە ناوبەناو هێرش دەكەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا. هۆشیار زێباری لە تویتێكدا رایگەیاند "ئەمشەو سێ هێرشی موشەكی لە دەوروبەری بارەگاكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر ئەنجامدراون و ئەوەش ئاڵۆزییەكی دیكەیە بۆ تێكدانی ئاسایشی عێراق و كوردستانی عێراق لەلایەن ئەو گروپانەی كە ناوبەناو هێرش دەكەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداو كاروانە سەربازییەكانی." هەروەها وتوشیەتی "پێویستە رێوشوێن بگیرێتەبەر بۆ راگرتنی ئەو ھێرشانە." دژە تیرۆری كوردستان: شەش موشەك لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی هەولێركران دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاند، ئەمشەو شەش موشەك لە سنوری گوندێكی پارێزگای نەینەواوە لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی هەولێر كراون. دژە تیرۆری كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی "كاتژمێر 8:30ى ئه‌مشه‌و له سنورى گوندى شێخ ئه‌ميره‌وه كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ينه‌وايه له‌لايه‌ن ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه 6 موشه‌ك به ئاڕاسته‌ى فڕۆكه‌خانەی نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر هاوێژران، به‌ڵام دور له فڕۆكه‌خانه له چۆڵه‌وانى كه‌وتنه خواره‌وه و دو له‌و موشه‌كانه‌ش نه‌ته‌قيونه‌ته‌وه و خۆشبه‌ختانه هيچ زيانێكى لێ نه‌كه‌وته‌وه." بەرپرسێکی دیموکرات: مووشەکەکان نزیکی ٥٠٠ مەتر لە دوری بارەگاکانی دیموکراتەوە کەوتوونەتە خوارەوە بەرپرسی پەیوەندیەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "ئەو مووشەکانەی لە نزیک گووندی گردەچاڵ کەوتوونەتەوە تەنها ٥٠٠ مەتر دوورن لە بارەگای سێ ناوەندی حیزبی دیموکراتەوە".( دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای هەولێر). سۆران عەلی ئەندامی کۆمیتەی ناوەدنی و بەرپرسی پەیوەندیەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ( خالیدی عەزیزی) راگەیاند "کاتژمێ ٨:٣٠ سێ مووشەک لە نزیک بارەگای" سێ "ی ناوەندی حیزبی دیموکرات کەوتۆتە خوارەوە کە تەنها ٥٠٠ مەتر دوورە لە بارەگای حیزبەوە". دەربارەی زیانەکانی ئەو هێرشە، سۆران عەلی وتی " هیچ زیانێکی گیانی بەداوە نەبووە، بەڵام بەهۆی مووشەکەکانەوە ئاگرێکی گەورە کەوتۆتەوە". ئەو بارەگایە نزیکەی دوو کلیۆمەتر لە بارەگایەکی هاوپەیمانانەوە دوورە، هەروەها نزیکە لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە. هەروەها هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی ئەو هێرشە دەکات کە کراوەتە سەر بارەگای ئەو حیزبەی رۆژهەڵاتی کوردستان. تا ئێستا نازانرێت ئاراستەی مووشەکەکان لەوكوێوە ئەو شوێنەی کردۆتە ئامانج و، نازانرێت ئایا ئامانج بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە، یان بەرەگای هاوپەیامنانی دژی داعش، بەڵام پەنجەی تۆمەت بۆ ئێران رادەکێشرێت.
هاوڵاتى ژماره‌یه‌ک باڵیۆز و نێرده دیپلۆماسییه‌کان که ژماره‌یان 25 وڵاته، به‌یاننامه‌یه‌کیان بۆ پشتیوانیکردن له مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق دووپاتکرده‌وه. نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌کان پێکهاتوون له( ئوسترالیا، که‌نه‌دا، کرواتیا، میسر، یه‌کێتى ئه‌وروپا، فینلاند، ئه‌ڵمانیا، یۆنان، ئیتالیا، ژاپۆن، ئوردن، به‌حرێن، سعودیه، کوه‌یت، هۆڵه‌ندا، نه‌رویج، پۆڵۆنیا، کۆریا، سربیا، ئیسپانیا، سوید، تورکیا، به‌ریتانیا، ئه‌مریکا، یه‌مه‌ن) له به‌یاننامه‌که‌دا پشتیوانی‌یان بۆ حکومه‌تى عێراق به سه‌رۆکایه‌تیى مسته‌فا کازمى دووپاتکردوه‌ته‌وه. ئه‌و وڵاتانه جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که "له‌میانى کۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ کازمی، پشتیوانیمان بۆ عێراق و گه‌له‌که‌ى و رێزگرتن له سه‌روه‌ریى عێراق و خواستمان بۆ بینینى عێراقێکى سه‌قامگیر و ئارام دووپاتکردووه‌ته‌وه". هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌و نێرده دیپلۆماسییانه ئه‌وپه‌ڕى نیگه‌رانییان له زیادبوون و په‌ره‌سه‌ندین هێرشه‌کان دژى دامه‌زراوه دیپلۆماسییه بیانییه‌کان ده‌ربڕى به‌تایبه‌ت ئاراسته‌کردنى مووشه‌ک و بۆمبى چێندراو. هاوکات، ئه‌و هێرشانه ته‌نها مه‌ترسیى بۆسه‌ر باڵیۆزخانه‌کان نابینن، به‌ڵکو بۆ عێراقییه‌کانیش به نموونه دوایین هێرش خێزانێکى عێراقیى له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى به‌غدا کردووه‌ته قوربانى. هه‌رچه‌نده حکومه‌تى عێراقى به سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا کازمى له‌هه‌وڵدایه به‌ر له هێرشه‌کان بگرێت و دوا هه‌وڵیش ناردنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بووه بۆ ئێران، تا ئه‌و وڵاته هانبدات میلیشیاکانى نزیک له تاران کرده‌وه‌و هێرشى سه‌ر باڵوێزخانه‌کان رابگرن، به‌ڵام دواجار ئه‌مریکا بڕیارى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى داوه که باڵوێزخانه‌که‌ى له به‌غدا دابخات.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند لاوازکردنى حکومه‌ت یه‌کێکه له‌و دوو ئامانجه‌ى له پشت ئه‌نجامدانى هێرشه‌کانن بۆ سه‌ر نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌کان. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 30ى ئه‌یلولى 2020، نووسینگه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق چه‌ند به‌شێک له وته‌کانى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى بڵاوکرده‌وه که له میانى پێشوازیکردنى له باڵیۆز و نوێنه‌رى 25 وڵاتى جیهاندا پێشکه‌شى کرد. مسته‌فا کازمى رایگه‌یاند:" له پێناو پاراستنى ئه‌وه‌ى که ماوه، ئه‌رکى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تمان قبوڵکرد، به‌ڵام دۆخى خراپى ئابوورى و خراپ ئیداره‌دانى وڵات که ته‌نیا پشتى به نه‌وت به‌ستبوو له‌گه‌ڵ داڕمانى نرخى نه‌وت و په‌تاى کۆرۆنا هه‌موویان پێکه‌وه ئاڵنگارین و ده‌بێت ئه‌م حکومه‌ته کاریگه‌رییه‌کانیان که‌مبکاته‌وه". هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق راشیگه‌یاند:" ئامانجى سه‌ره‌کى ئه‌و هێرشانه لاوازکردنى حکومه‌تى عێراقه و رێگرتنه له‌وه‌ى سه‌رنجبخاته سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى ئاڵنگارییه سه‌ره‌کییه‌کان". هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که دابڕینى عێراق له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تی یه‌کێکى دیکه‌یه له ئامانجى هێرشه‌کان.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشکراى کرد ئه‌مریکا بڕیاریداوه باڵیۆزخانه‌که‌ى دابخات، ئه‌وه‌ش بڕیارێکى هه‌ڵه‌یه. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ى ئه‌یلولى 2020 فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، رایگه‌یاند:" په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مریکا و ئه‌مریکییه‌کان له واشنتن به‌رده‌وامه، هه‌موو هه‌وڵى ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌و بڕیاره بگۆڕن که داویانه، چونکه بڕیارێکى دروست نییه و له کات و شوێنێکى نادروست بڕیاره‌که‌یان داوه". له‌باره‌ى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ تاران، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق باسى له‌وه‌کرد "گه‌شته‌که‌مان بۆ ئێران بۆ روونکردنه‌وه‌ى دۆخى عێراق بوو بۆ برایانى به‌رپرس له تاران، ئێمه روون و راشکاو بووین که ئه‌و کرده‌وانه ده‌بنه هۆى کۆنترۆڵنه‌کردنى چه‌ک له عێراق، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى کاره‌ساتى سیاسى و ئه‌منی، نه‌ک ته‌نیا له عێراق، به‌ڵکو له ناوچه‌که‌ش". هه‌روه‌ها فوئاد حوسێن راشیگه‌یاند:" کاتێک هێزه‌کانى داعش خاکى عێراقیان کۆنترۆڵکرد، ته‌نیا هه‌ڕه‌شه نه‌بوون بۆ ئاسایش و ره‌وشى عێراق، به‌ڵکو داعش بووه هه‌ڕه‌شه بۆ ئاسایشى ناوچه‌که و جیهانیش". رۆژى 28ى ئه‌یلوولى 2020 رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریکى ئاشکراى کرد مایک پۆمپه‌یۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا پلانى وڵاته‌که‌ى بۆ داخستنى باڵیۆزخانه‌ى به‌غدا به مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق راگه‌یاندووه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان ئاشکراى کرد 430 که‌س چاکبونه‌ته‌وه و کۆرۆنایان تێپه‌راندووه و 24 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 673 تر تووشى په‌تاکه بوون ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی:- ڕاگه‌یاندراوى 24 کاتژمێرى تایبه‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID19 ژماره 217 1. پشکنین: (4979 پشکنینى نوێ) (1932 هه‌ولێر) (758 سلێمانی، 168 گه‌رمیان) (2085 دهۆک) (36 هه‌ڵه‌بجه) 2. تووشبوو: (673 تووشبووى نوێ) (297 هه‌ولێر) (92 سلێمانی، 28 گه‌رمیان) (224 دهۆک) (32 هه‌ڵه‌بجه) 3. چاکبوون: (430چاکبوون) (197 هه‌ولێر) (21 سلێمانی، 26 گه‌رمیان) (159دهۆک) (27 هه‌ڵه‌بجه) 4. مردن: (24 مردن) (5 هه‌ولێر) (10 سلێمانی، 1 گه‌رمیان) (8 دهۆک) ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى 21871 (21871 ده‌رچوو) پشکنین ٤٦٦٧١٧ (١٧٠٦١٩ هه‌ولێر، ١١٥٩٧٦ سلێمانی، ١٧٥٨٤٥ دهۆک، ٤٢٧٧ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ٤٧٨١٠ (١٧٦٧٦ هه‌ولێر، ١٦١٥٥ سلێمانی، ١٢٢٨٦ دهۆک، ١٦٩٣ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ٣٠٦٠٥ (١٤٠٤٣ هه‌ولێر، ١٠١٧٦ سلێمانی، ٤٨١٢ دهۆک، ١٥٧٤ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ١٥٤٥٦ (٣٠٦٦ هه‌ولێر، ٥٠٩٢ سلێمانی، ٧٢١٦ دهۆک، ٨٢ هه‌ڵه‌بجه) مردن ١٧٤٩ (٥٦٧ هه‌ولێر، ٨٨٧ سلێمانی، ٢٥٨ دهۆک ، ٣٧ هه‌ڵه‌بجه) بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى تر داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (122). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 30ى ئه‌یلول 2020
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داوا له حکومه‌تى فیدراڵى عیراق ده‌کات به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان خه‌رج بکات که 320 ملیار دینارى مانگانه‌یه. هه‌روه‌ها به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر پێشنیارى وه‌زاره‌تى دارایى لێبرینى موچه له له‌سه‌دا 21% که‌مکردووه‌ته‌وه بۆ له‌سه‌دا 18%. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ى ئه‌یلولى 2020، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ن کۆبووه‌وه‌وه . له سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که‌دا ، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که به‌داخه‌وه تا ئێستاش ژماره‌ى تووشبووان و گیان له ده‌ستدان به هۆى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان له زیادبوونه ، بۆیه داوا له هه‌موو داموده‌زگا و فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌م که پابه‌ند بن به گشت ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان. له هه‌مانکاتدا داوا له هاووڵاتییانیش ده‌که‌م خۆیان بپارێزن. پاشان جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ن، به ناوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه وته‌یه‌کى ده‌رباره‌ى کۆچى دوایى خوالێخۆشبوو سه‌لاح کوێخا سه‌رپه‌رشتیاریى پێشووى ئیداره‌ى گه‌رمیان پێشکه‌ش کرد و باسى له جوامێرى و دڵسۆزى سه‌ڵاح کوێخا کرد و گوتى کاک سه‌ڵاح وه‌ک چۆن له‌شاخ پێشمه‌رگه‌یه‌کى ئازا و خه‌باتگێڕێکى دڵسۆز بووه، ئاوھاش له سه‌رده‌مى سه‌رپه‌رشتى کردنى ئیداره‌ى گه‌رمیان، دڵسۆز و له‌خه‌مى خزمه‌تکردنى گه‌رمیانى پایته‌ختى ئه‌نفال و گه‌رمیانییه‌کان بووه، جومێرانه و مه‌ردانه کارى کردووه و ھاوسه‌نگى حوکمڕانى پاراستبوو، به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه پرسه وسه‌رخۆشى ئاراسته‌ى که‌سوکار و گه‌رمیانییه‌کان ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان سه‌ره‌خۆشى له خه‌ڵک و بنه‌ماڵه‌ى میریى کوێت ده‌کات بۆ کۆچى دوایى میرى کوێت شێخ ( صباح الاحمد الجابر الصباح)، که په‌یوه‌ندییه‌کى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان هه‌بوو. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له پاراستنى سه‌قامگیریى دۆخى عێراق و هه‌روه‌ها گرنگیى پاراستنى ئاسایشى باڵیۆزخانه و نووسینگه و نێرده دیپلۆماسییه‌کان له به‌غدا کرده‌وه ، چونکه تێکچوونى دۆخى عێراق له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى کوردستان و هاووڵاتییانى عێراق به گشتى نییه. پاشان هه‌ر یه‌ک له ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ و خالید شوانى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى دانوستان ، ڕاپۆرتێکیان ده‌رباره‌ى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى دانوستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدرالى سه‌باره‌ت به ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان پێشکه‌ش کرد، که له لایه‌ن لیژنه‌ى دانوستانه‌وه ئاماده‌کرابوو، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نه‌خشه‌ڕێگا و پلان و ڕاسپارده پێشنیارکراوه‌کانى په‌سه‌ندکرد و لیژنه‌که‌شى ڕاسپارد بۆ ده‌ستپێکردنى جێبه‌جێکردنى و به‌رده‌وامیدان به ھه‌وڵه‌کانى پێشوو له‌م دۆسیه‌دا و سه‌ردانکردنى ده‌سه‌ڵاته فیدڕاڵییه‌کان له به‌غدا له نزیکترین ده‌رفه‌تدا و کارکردنى جدى بۆ جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 ى ده‌ستوور، به‌و پێیه‌ى بابه‌تى خاک وئه‌و ناوچه ناکۆکى له‌سه‌رانه کارى له پێشینه‌ى ئه‌م کابینه‌یه و جێى بایه‌خ و گرنگیى ھه‌رێمى کوردستانه و بابه‌ته ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان ھه‌رێم وبه‌غدا، ته‌نیا بریتى نین له بوارى بوودجه و وزه. له کۆتاییدا د.ئامانج ڕه‌حیم سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، له چوارچێوه‌ى ڕاپۆرتێکدا به ژماره و داتاى پێویست، ڕوونکردنه‌وه‌ى یاسایى و دارایى ده‌رباره‌ى مووچه له کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان خسته‌ڕوو. تیایدا جه‌ختکرایه‌وه له‌وه‌ى مووچه و شایسته‌ى دارایی، به یاسا چه‌سپێندراوى مووچه‌خۆرانه و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بابه‌تى دابینکردنى شایسته‌ى دارایى مووچه‌خۆران له ئه‌وله‌ویه‌تى کارى ئه‌م کابینه‌یه داناوه، ئه‌نجومه‌ن داوا له حکومه‌تى فیدڕاڵى ده‌کات ھه‌رچى زووه به‌شه بودجه‌ى ھه‌رێم خه‌رج بکات تا له نزیکترین ده‌رفه‌تدا، له‌گه‌ڵ داھاتى ناوخۆى ھه‌رێم، مووچه دابه‌ش بکرێت. له ھه‌مانکاتدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشنیارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریشى په‌سه‌ندکرد بۆ زیادکردنى ته‌مویلى مووچه‌ى داھاتوو بۆ 82٪ له برى 79٪ و که‌مکردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ڕاگرتنى ته‌مویل له 21٪ بۆ 18٪.
کاوه ڕه‌ش/ به‌ریتانیا هاوشێوه‌ى وو‌ڵاتى ئۆسترالیا، به‌ریتانیاش بیرۆکه‌ى دروستکردنى سه‌نته‌رى داڵده‌دانى په‌ناخوازان، له‌دوورگه‌کانى سه‌ر به‌ووڵاته‌که‌ی، تاوتوێ ده‌کات. خانمه پرێتى پاتێڵ، وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیا، داواى له‌به‌رپرسانى وه‌زاره‌ته‌که‌ى کردوه، که‌تاوتوێى بنیادنانى سه‌نته‌رێکى په‌ناخوازان بکه‌ن، له‌یه‌کێک له‌دورگه‌کانى ووڵاته‌که‌ی، به‌ناوى (ئه‌سینشن) که‌٤هه‌زار میل، له‌به‌ریتانیاوه دووره. ئه‌و دوورگه‌یه‌ى سه‌ر به‌به‌ریتانیا، ده‌که‌وێته باشورى ده‌ریاى ئه‌تڵه‌سیه‌وه، بنکه‌یه‌کى هێزى ئاسمانى ئه‌و ووڵاته‌و نزیکه‌ى که‌متر له‌هه‌زار که‌سى لێ نیشته‌جێیه. به‌پێى ڕاپۆرته هه‌واڵه‌کان و ڕۆژنامه‌ى فه‌ینه‌نیشاڵ تایمز، وه‌زیرى ناوخۆ، به‌فه‌رمى داوه‌ى کردوه، که‌هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ تواناى گواستنه‌وه‌ى ، ئه‌و په‌نابه‌رانه بکه‌ن ده‌گه‌نه به‌ریتانیا، تابگواسترێنه‌وه بۆ دوورگه‌ى (ئه‌سینشن)، تاله‌وێ پرۆسه‌ى یه‌کلایکردنه‌وه‌ى که‌یس و داخوازى په‌نابه‌رییان، ڕاى بکرێت. هه‌ڵبژارده‌یه‌کى دیکه‌ى به‌ریتانیا، بنیادنانى کامپێکى په‌نابه‌رانه له‌دوورگه‌ى (هێلینا) که‌ئه‌ویش سه‌ربه‌خاکى به‌ریتانیایه، ئه‌و شوێنه‌ى (ناپلیۆن)ى بۆ دوور خرایه‌وه، له‌کاتى شکستی، له‌جه‌نگى وه‌ترلو. به‌پێى نوسراوى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ڕاوێژ‌و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێشنیاره‌کان ده‌کرێت، ده‌رباره‌ى گواستنه‌وه‌ى په‌ناخوازان به‌شێوه‌یه‌کى پڕاکتیکی، بۆ ئه‌و شوێنه دووره ده‌ستانه. هه‌رچه‌نده وه‌زیرى ناوخۆ، هێشتا پلانه‌که‌ى به‌ته‌واوى ئاشکرا نه‌کردوه، به‌ڵام پێ ده‌چێ پلانه‌که‌ی، زیاتر ڕه‌نگدانه‌وه‌ى سیسته‌مى کۆچبه‌رانى وو‌ڵاتى ئۆسترالیا بێت. که‌ئه‌و ووڵاته له‌ساڵى ١٩٨٠کانه‌وه په‌یڕه‌وى ده‌کات، له‌جێگیرکردنى داواکارانى په‌ناخوازی، له‌دوورگه‌و که‌ناره‌کانى دوور له‌ووڵاته‌که‌ی، تاکاتى یه‌کلاى کردنه‌وه‌ى که‌ییسه‌کان. له‌م دوایانه‌شدا، خانمه پرێتى پاتێڵ، دیدارێکى له‌گه‌ڵ تۆنى ئابۆی، سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشوى ئۆسترالیا هه‌بووه، که به‌هه‌ڵوێسته تونده‌کانى ناسراوه، ده‌رباره‌ى په‌ناخوازان. وه‌هه‌ره‌ها ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش، بۆریس جۆنس، وه‌ک ڕاوێژکارى بازرگانى سه‌رۆک وه‌زیران، ده‌ست نیشانى کردوه. کاربه‌ده‌ستێکى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ڵێ: به‌ریتانیا مێژوویه‌کى دوور‌و درێژی، شانازیکردنى هه‌یه، له‌پاراراستن و پیشکه‌ش کردنى مافى مانه‌وه، به‌ده‌یان هه‌زار که‌س له‌و ووڵاته، که‌ئێستا خۆیان بنیادناوه. وه له‌داهاتوش به‌رده‌وام ده‌بین، له‌دابین کردنى ڕێگاى سه‌لامه‌تى و یاسایی، بۆ ئه‌وانه‌ى په‌نابه‌رى لێ وه‌شاوه‌و، شیاوى پاراستنن. ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌شڵێ، وه‌ک وه‌زیر ڕایگه‌یاندوه، ئێمه چاکسازى له‌یاساو ڕێساکانی، کۆچ و کۆچبه‌رى نایاساى ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیابین، له‌پارێزگاریکردن له‌وکه‌سانه‌ى که‌پێویستان به‌هاوکاریى و پاراستن هه‌یه. هاوکات ڕێگرى له‌خراپ به‌کارهێنانى سیسته‌م و ئه‌و تاوانکاریانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌کۆچبه‌ریه‌وه. له‌سه‌رتاى ئه‌م ساڵه‌وه، ژماره‌ى هاتنى کۆچبه‌ران ئێجگار زیادى کردوه، له‌ڕێگاى به‌کارهێنانى به‌له‌مى بچوکى چوپه‌وه، به‌ڕێگاى که‌ناڵه ئاوییه‌کانى ئینگلیزی‌دا. ئه‌مه‌ش واى له‌و ووڵاته کردوه، دواى ده‌رچونى له‌یه‌کییه‌تى ئه‌وروپا، گۆڕانکاریى و چاکسازى له‌یاساو ڕێساکانى کۆچبه‌رى نایاسایى بکات. وه‌هه‌ر له‌ئێستاوه، ژماره‌یه‌ک کۆچبه‌ر، له‌کامپه سه‌ربازییه‌کان جێگرکراون، به‌هۆى نه‌بونى شوێنى به‌رده‌ست بۆیان. له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه، ووڵاتانى یه‌کییه‌تى ئه‌وروپا، به‌نیازن پیداچونه‌وه به‌سیسته‌مى داواکارى کۆچبه‌ریدا بکه‌نه‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن، چیدیکه ئه‌و سیسته‌مه کۆنه کاریگه‌رى نابێت و بۆته هۆى پاڵه‌په‌ستۆى زۆر بۆسه‌ر ووڵاتانى یه‌کییه‌تى ئه‌وروپا. پێشنیازکراوه که‌په‌نابه‌ران، به‌سه‌ر ووڵاته‌کانیاندا دابه‌ش بکه‌ن و، له‌ماوه‌ى ساڵێکدا، که‌یسى په‌نابه‌ر یه‌کلاى بکرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا، ڕاسته‌وخۆ په‌نابه‌ر دیپۆرتى ئه‌و ووڵاته ده‌کرێته‌وه که‌لێیه‌وه هاتووه.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات، تا ئێستا حکومه‌تى هه‌رێم داتاى گومرگ و نه‌وت و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى نه‌داوه‌ته حکومه‌تى عێراق و ده‌شڵێت:" له‌بنه‌مادا حکومه‌تى هه‌رێم نایه‌وێت رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق بکات". ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى وتى:" حکومه‌تى عێراق له دۆخێکى خراپى دارایدایه‌و مانگانه پێویستى به شه‌ش ملیار دۆلار هه‌یه بۆ خه‌رجییه جێگیره‌کانى، به‌ڵام له‌داهاتى نه‌وت و ناوخۆ ته‌نها سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلارى پێ کۆده‌بێته‌وه‌و مانگانه دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار کورتهێنانى هه‌یه". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد حکومه‌تى عێراق تا ئێستا 125 ملیار دۆلار قه‌رزى له‌سه‌ره‌و له‌و بڕه نزیکه‌ى 25 ملیار دۆلارى قه‌رزى ده‌ره‌کییه، وتیشى:" حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌کاتى خۆپیشاندانه‌کاندا نزیکه‌ى 419 هه‌زار که‌سى دامه‌زراندووه، به‌شێوه‌یه‌ک که 216 هه‌زار که‌س خانه‌نشین بوون که‌سانى دیکه چونه‌ته شوێنیان 203 هه‌زار که‌سى دیکه‌شى دامه‌زراندووه که ئه‌مه له هیچ وڵاتێکى دنیا شتى وا ناکرێت". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد له‌سه‌رده‌مى حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى، 31 هه‌زار کارمه‌ند و پزیشک دامه‌زرێندراون به‌پێى یاسا" واتا به کۆى گشتى 450 هه‌زار که‌س دامه‌زرێندراون". هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که هه‌موو ئه‌و سه‌رۆک حکومه‌تانه‌ى که هاتونه‌ته سه‌ر حکوم که‌سیان نه‌هاتوون بارگرانى دارایى که‌مبکه‌نه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وه‌نده‌ى دیکه بارگرانى داراییان دروست کردووه و تا ئێستاش" هیچ که‌س و لایه‌نێک به‌دیلێکى ئابووریانه‌ى پێ نییه بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌م دۆخه". له‌باره‌ى رێککه‌وتنى سه‌ره‌تایى حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق که مانگانه 320 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌ولێر ده‌کرێت، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید وتى:" گفتوگۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنانه‌ى دارایى کردووه که له‌گه‌ڵ وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم داتاى گومرگ و نه‌وت و ژماره‌ى حه‌قیقى فه‌رمانبه‌رانیان راده‌ستى به‌غدا نه‌کردووه و له بنه‌مادا نایانه‌وێت رێککه‌وتن بکرێت". هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم نایه‌وێت رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراقدا بکات و ته‌نها کات به‌فیڕۆ ده‌دات. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى پێشیوابوو هه‌تا ئه‌و کاته‌ى حکومه‌تى هه‌رێم داتا‌و زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر دۆسیه‌ى گومرگ و نه‌وت و ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى فه‌رمانبه‌ران راده‌ستى به‌غدا نه‌کات رێککه‌وتن ناکرێت، وتیشى:" حکومه‌تى عێراق له ئێستادا له گه‌وره‌ترین کێشه‌ى دۆخى دارایدایه و کورتهێنانى گه‌وره‌ى له خه‌رجییه جێگیره‌کانیدا هه‌یه، حکومه‌تى هه‌رێمیش داتاى ته‌سلیم نه‌کات رێککه‌وتن ناکرێت و به ئه‌سته‌مى ده‌بینم". حکومه‌تى عێراق 15 رۆژه له پێدانى موچه‌ى مانگى نۆى ئه‌مساڵ دواکه‌وتووه‌و هێشتا داهاته کۆکراوه‌کانى نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه بکات. سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ده‌ستى پێکردووه، به‌ڵام بۆ دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى نیسانى ئه‌مساڵ 413 ملیار دینارى ئاماده کردووه و له چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى 320 ملیار دیناردایه به‌ڵام کات دیارى نه‌کراوه بۆ دابه‌شکردنى و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانیش له چاوه‌ڕوانى وه‌رگرتنى موچه‌که‌یاندان به‌رانبه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ى که ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
هاوڵاتى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕگه‌ى یه‌که‌مى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان تایبه‌ته به که‌رکوک وناوچه جێناکۆکه‌کان. ئه‌مڕۆ 30ی ئه‌یلولی 2020، کۆبوونه‌وه‌ی حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستیپێکرد و پێشتریش، خالید شوانى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک رایگه‌یاند: بڕگه‌ى یه‌که‌مى کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان تایبه‌ته به که‌رکوک وناوچه جێناکۆکه‌کان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى بڕیارێکى پێشووترى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لیژنه‌یه‌کى تایبه‌ت پڕۆژه‌یه‌کیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده کردووه". خالید شوانى راشیگه‌یاند: " که‌رکوک و ناوچه جێناکۆکه‌کانى تر و دانیشتووانه‌که‌ى ڕووبه‌ڕووى قۆناغێکى دژوار بوونه‌ته‌وه و سیاسه‌تى ته‌عریب له ناوچانه جێبه‌جێ ده‌کرێت، ڕێگریگرتن له ته‌عریب و پاراستنى مافى کوردستانیانى ئه‌م ناوچانه ئه‌رکێکى نه‌ته‌وه‌ى و نیشتمانییه".
هاوڵاتى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به کاتى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست روبه‌ڕوبونه‌وه ته‌له‌فزیۆنییه‌که‌ى نێوان دۆناڵد تره‌مپ، کاندیدى کۆمارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى و جۆ بایدن، کاندیدى دیموکراته‌کان و جێگرى پێشوى باراک ئۆباما کۆتایى هات. رووبه‌رووبونه‌وه‌که، له شارى کلیفلاند له ولایه‌تى ئۆهایۆ سازکرا و هه‌ردوولا هێرشى توندیان کرده‌سه‌ر یه‌کتر. تره‌مپ و بایدن له‌سه‌ر چه‌ندین پرسى وه‌ک کۆرۆنا و ئابورى و پرسى دادگا و گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا و توندوتیژییه ره‌گه‌زپه‌رستییه‌کانى ئه‌مدواییه‌ى وڵاته‌که‌یان، قسه‌یان کرد و له هه‌ر پرسێکدا ئه‌میان هێرشى ده‌کرده سه‌ر ئه‌وى دیکه. چه‌ندجارێک تره‌مپ و بایدن قسه‌کانیان به یه‌کتر بڕى و بایدن چه‌ند جارێک به تره‌مپى وت "بێده‌نگ به"، بایدن وتى "تره‌مپ که‌سێکى درۆزن و ساخته‌چییه خراپترین سه‌رۆکه له مێژووى ئه‌مریکادا". تره‌مپ وه‌ڵامى هێرشه‌کانى بایدنى دایه‌وه و به پێى وت "جۆ بایدن هیچ زیره‌کییه‌کى نییه و 47 ساڵه هیچى نه‌کردوه و ئێستاش بووه‌ته بوکه‌ڵه‌یه‌ک به‌ده‌ست چه‌پڕه‌وه توندڕه‌وه‌کانى ئه‌مریکاوه". تره‌مپ له‌گه‌ڵ توندکردنه‌وه‌ى بۆینباخه‌که‌ى و شانازى کردن به‌خۆیه‌وه وتى "به‌ڵێ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ساڵى 2016مان برده‌وه و مافى خۆشمان بوو سه‌ربکه‌وین"، به‌هه‌مانشێوه‌ش بایدن بۆینباخه‌که‌ى چاک کرد و وتى "با چاوه‌ڕوان بکه‌ین و ئه‌نجامه‌که‌ى ئه‌مجاره ببینین".