هاوڵاتى سه‌رۆکی تیمی پزیشکی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگه‌یاند :"ته‌ندروستی تره‌مپ زۆرباشه و به‌رده‌وام پشکنینی بۆ ده‌که‌ین". سه‌رۆکی تیمی پزیشکی دۆناڵد تره‌مپ، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا دوایین زانیاری له‌باره‌ی ته‌ندروستی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بڵاوکرده‌وه و ئاشکرایکرد:"دوێنێ و ئه‌مڕۆش هیچ ئۆکسجینێک بۆ دۆناڵد تره‌مپ دانه‌ندراوه و ته‌ندروستی زۆرباشه و له نه‌خۆشخانه کاره‌کانی ده‌کات". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "هیچ ئاسته‌نگیه‌کی له هه‌ناسه‌دان بۆ دروست نه‌بووه، به‌ڵام جار جار هه‌ستی به تا کردووه". هاوکات، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا له کێوه توشی کۆرۆنا بووه، سه‌رۆکی تیمی پزیشکی دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌شی خسته‌روو، رۆژی پێنج شه‌ممه دوای هه‌واڵی توشبوونی به کۆرۆنا به‌رده‌وام پشکنینی بۆ کراوه، به‌ڵام نازانین که چۆن تووشبووه و له کێوه‌بووه.
هاوڵاتى عه‌لى باباجان و ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ له‌سه‌ر له‌سه‌رکارلادانى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانى هه‌ده‌په هاتنه ده‌نگ و به کارێکى دوور له دیموکراسى وه‌سفیده‌که‌ن و دادود ئۆغلۆ ده‌شڵێت:"ئه‌ردۆغان وه‌ک سه‌رۆک شاره‌وانى هاتنه ناو سیاسه‌ته‌وه‌و دژایه‌تى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانیش ده‌کات". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، حکومه‌ته‌که‌ى ئاکه‌په بۆ ده‌ستگیرکردنى به‌رپرس و ئه‌ندامانى هه‌ده‌په و له‌سه‌رکارلادانى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کان و دانانى قه‌یوم له جێگه‌یان، که سه‌رۆک شاره‌وانیى قه‌رس دوایینیان بوو، ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ سه‌رۆکى پارتى ئاینده و عه‌لى باباجان سه‌رۆکى پارتى ده‌وا، ره‌خنه‌یان له به‌رده‌وامیى ئه‌و هه‌نگاوانه گرت. داودئۆغلۆ له وتارێکیدا بۆ ئه‌ندامانى پارته‌که‌ى له ئه‌نقه‌ره، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه‌یکرد، رایگه‌یاند، "ده‌کرێت که‌سێک یان دوو که‌س تاوانبار بن، به‌ڵام ئایا ده‌کرێت هه‌موویان هه‌ر تاوانبار بن و دووریان بخه‌یته‌وه؟". داودئۆغلۆ وتی، "ده‌سه‌ڵاتى تورکیا ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ى ئه‌و ده‌ستگیرکردنانه‌وه به‌خه‌ڵک بڵێت، ئه‌و که‌سه‌ى ئێوه هه‌ڵیده‌بژێرن، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ من نه‌گونجا، به‌و شێوه‌یه‌یه دوورى ده‌خه‌مه‌وه". ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ راشیگه‌یاند:" ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌کو سه‌رۆک شاره‌وانى هاته ناو سیاسه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆى به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه و دژایه‌تیى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کان ده‌کات". هاوکات، عه‌لى باباجان سه‌رۆکى پارتى ده‌وا، له په‌یامێکدا له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ر، هه‌ڵمه‌ته‌کانى لادانى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانى هه‌ده‌په به فشارخستنه سه‌ر دیموکراسیه‌ت وه‌سفکرد و وتى:" سه‌رۆکى شاره‌وانیى قه‌رس، که به ده‌نگى خه‌ڵک هه‌ڵبژێردراوه، کاتێک لایده‌به‌یت، که‌واته ئیراده‌ى خه‌ڵکت به هیچ زانی". باباجان ده‌شڵێت:" دانانى قه‌یوم دژى ده‌ستور و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه، پێویسته هۆکارێکى گونجاو هه‌بێت بۆ دوورخستنه‌وه‌که".
هاوڵاتى ڕۆنى سه‌رده‌م، وته‌بێژى کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى که‌جه‌که ڕه‌تیکرده‌وه، گه‌ریلا به‌شداربووبێت له شه‌ڕى ئه‌رته‌ساخ و ڕایگه‌یاند:" ڕ‌ژێمى ئاکه‌په – مه‌هه‌په‌ى فاشیست به‌هۆى شه‌ڕى ئازه‌ربایجان – ئه‌رمینیاوه له‌باره‌ى بزووتنه‌وه‌که‌مانه‌وه هه‌واڵى درۆ بڵاوده‌که‌نه‌وه ". ئه‌مڕۆ سێى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ڕۆنى سه‌رده‌م وته‌بێژى کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که، به ئاژانسى هه‌واڵى فوراتنیوزى ڕاگه‌یاند:" ناردنى چه‌کدارى سورى له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه بۆ ئازه‌ربایجان شه‌ڕى ئازه‌رى – ئه‌رمه‌نى قوڵترده‌کاته‌وه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" شه‌ڕڤانانى بزووتنه‌وه‌ى ئازادیى کورد نه‌رۆشتوون بۆ ئه‌رمینیا و ئه‌و هه‌واڵانه درۆن". هاوکات، رۆژنى سه‌رده‌م ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد:" ده‌وڵه‌تى تورک له‌سه‌ر بنه‌ماى هاندان و ئاماده‌کاریى و پیلانه‌کانى له هێڵى قه‌فقازیا به‌ره‌یه‌کى نوێى شه‌ڕى کردووه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان به شه‌ڕکردووه نه لایه‌نگر و نه گه‌لى ئه‌رمه‌نى و نه ئازه‌ریین، ئه‌و دۆخه، که وه‌ک شه‌ڕى ئازه‌ربایجان – ئه‌رمینیا ده‌ناسرێت، له ڕاستیدا شه‌ڕى ده‌وڵه‌تى تورکه و به‌شێکه له پرۆژه‌ى عوسمانى و ئامانجه‌کانی، ئامانجه‌کانى ئه‌و پرۆژه‌یه به‌ڕێوه‌به‌ریى ئاکه‌په ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش نه‌خشه‌یه‌کى تورکیاى بڵاوکردبووه، که ئه‌و ناوچه‌یه‌ى له خۆ ده‌گرت، کاتێک ئه‌وه سه‌رنجى بدرێتی، ئه‌وا تێگه‌یشتن له دۆخه‌که باشتر و روونتر ده‌بێته‌وه. ڕۆنى سه‌رده‌م ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که" ده‌وڵه‌تى تورک شه‌ڕى برده ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، باکورى ئه‌فریقا و چه‌ندین شوێنى قه‌فقاز، ئه‌و شه‌ڕه‌ش چه‌کداره سورییه‌کانى هاوپه‌یمانى و چه‌ندین هێزى تورکیاى تیادایه، هه‌موو دونیا چاوى به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵکوژکردن و کوشتارى گه‌لان له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و گروپه چه‌تانه‌ى ده‌وڵه‌تى تورک داخستووه، که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه پارێزگاری‌یان لێده‌کرێت".
هاوڵاتى قوباد تاڵه‌بانى، کوڕى جه‌لال تاڵه‌بانى له په‌یامێکیدا بۆ کۆچى دوایى مام جه‌لال، ده‌ڵێت:" چه‌ند رۆژێکه بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه هاتمه خزمه‌تت چیت پێ بڵێم و چیت بۆ باس بکه‌م! کوردستان وه‌ک سه‌رده‌مى تۆ نه‌ماوه؛ بارودۆخ خراپه و گوزه‌رانى خه‌ڵک باش نیه و ده‌شڵێت:" هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن خه‌ڵکانێکى مافیا ئاسا و پیسخۆر و گه‌نده‌ڵه‌وه رێگرى زۆر ده‌خرێته به‌رده‌مم، به‌ڵام دڵنیات ده‌که‌مه‌وه به هه‌موو توانامه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م خزمه‌ت به‌خه‌ڵکى کوردستان بکه‌م". ده‌قى په‌یامى قوباد تاڵه‌بانى بۆ ساڵیادى کۆچى دوایى مام جه‌لال: باوکه گیان سڵاو... چه‌ند رۆژێکه بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه هاتمه خزمه‌تت چیت پێ بڵێم و چیت بۆ باس بکه‌م! کوردستان وه‌ک سه‌رده‌مى تۆ نه‌ماوه؛ بارودۆخ خراپه و گوزه‌رانى خه‌ڵک باش نییه. ئه‌م به‌یانییه ته‌ماشاى هه‌ندێک له وێنه‌کانتم ده‌کرد له هه‌موویاندا گه‌شبین و ده‌م به پێکه‌نین بووی، بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه سیحرى ئه‌وه له چیدایه که له ساته ناخۆش و تاریکه‌کانیشدا هه‌ر به هیوا و ئومێده‌وه ده‌تڕوانییه داهاتوو؟ بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه بۆچى به‌ر له‌وه‌ى نه‌خۆشى به یه‌کجارى له سیاسه‌ت دوورت بخاته‌وه، نه‌ک تۆ، به‌ڵکو هه‌موو کورد به هیوا و به گه‌شبینییه‌وه ئه‌یانڕوانییه ئاینده؟ پێموایه هۆکاره‌که‌ى ئه‌وه‌بوو؛ تۆ له ڕێبازى خۆت دڵنیابووی، گه‌لیش متمانه‌یان پێت هه‌بوو. ڕێبازى تۆ هه‌وڵدان و لێبڕان و ماندوو نه‌ناسى بوو له‌پێناو ئازادى و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو هه‌ر کاتێک کێشه و قه‌یرانێک هه‌بوایه چاره‌سه‌رێکت پێ بوو که هه‌میشه له به‌رژه‌وه‌ندى گشتیدا بوو نه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى هیچ که‌س و لایه‌نێک. ڕێگاى تۆ رێزگرتنه له بیرکردنه‌وه و بۆچوونى جیاواز. ئه‌وانه‌ى ڕه‌خنه قبوڵ ناکه‌ن و په‌نا ده‌به‌نه به‌ر توندوتیژى و هه‌ڕه‌شه و سوکایه‌تیکردن به دڵنیاییه‌وه دوورن له‌بیر و بۆچوونى ئازادیخوازانه‌ى تۆ. میراتى تۆ کێبه‌رکێى ته‌ندروستیى سیاسییه، رێزگرتنه له نه‌یار و ڕکابه‌ر، هه‌وڵدانه بۆ یه‌کێتى و یه‌کڕیزى گه‌لى کورد، کۆکردنه‌وه‌ى لایه‌نه ناکۆکه‌کانه له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌کان، رێز گرتنه له سیمبوله‌کانى نیشتمان، به‌ڵام به داخه‌وه له‌و کاته‌وه تۆ جێتهێشتووین زیاتر په‌رش و بڵاوین و وه‌ک جاران یه‌کڕیز نین. ئێستا که سێ ساڵ به‌سه‌ر ژیانئاوایى تۆدا تێپه‌ڕده‌بێت به‌ڵێنت پێ ده‌ده‌م تا مردن له‌سه‌ر رێبازى تۆ به‌رده‌وام ده‌بم. هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن خه‌ڵکانێکى مافیا ئاسا و پیسخۆر و گه‌نده‌ڵه‌وه رێگرى زۆر ده‌خرێته به‌رده‌مم، به‌ڵام دڵنیات ده‌که‌مه‌وه به هه‌موو توانامه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م خزمه‌ت به‌خه‌ڵکى کوردستان بکه‌م. باوکه گیان.. به‌ڵێنت پێده‌ده‌م وه‌ک تۆ شه‌ێ له‌پێناو ئازادى گشتى و ئازادى بیروڕا ده‌که‌م. وه‌ک تۆ داکۆکى له رۆژنامه‌نووس و ره‌خنه‌گران و نووسه‌ران ده‌که‌م و به‌رگریکارى مافى ژنان ده‌بم. دڵنیابه له‌گه‌ڵ دڵسۆزانى راسته‌قینه‌ت له ئێستا به دواوه به گوڕوتینى زیاتره‌وه به ئیلهام وه‌رگرتن له ئامۆژگارییه‌کانت تێده‌کۆشین بۆ چاکسازى و بنه‌بڕکردنى گه‌نده‌ڵى و یه‌کێتى ناو ریزه‌کانى یه‌کێتى و یه‌کێتى ریزه‌کانى کورد. ده‌زانم له‌م ڕێگه‌یه‌دا تووشى ڕێگرى و ناخۆشى و کۆسپى زۆر ده‌بین، به‌ڵام به شانازییه‌وه هه‌رچى ناخۆشى و سه‌ختییه قبوڵى ده‌که‌ین و چى له به‌رژه‌وه‌ندى گشتى دا بێت ئه‌وه ده‌که‌ین. کوڕى خۆت قوباد
هاوڵاتى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره (8)ى ئاساییى خولى پایزه‌ى رۆژى دووشه‌مه 5ى تشرینى یه‌که‌مى 2020 راگه‌یاند که مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم باسى پرسى موچه‌و دۆخى دارایى و رێککه‌وتنى هه‌رێم و عێراق ده‌خاته‌روو. به‌رنامه‌ى کار به‌پێى حوکمى مادده‌ى (5)و بڕگه‌کانى (یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ى (16)و بڕگه‌ى (سێیه‌م) له‌مادده‌ى (18)و بڕگه‌کانى (یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ى (20)و مادده‌کانى (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)، له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره (8)ى ئاسایى خولى پایزه‌ى ساڵى دووه‌م له خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له‌کاتژمێر (10)ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى دووشه‌ممه رێکه‌وتى 2020/10/5، به‌مشێوه‌یه بێت: - له‌سه‌ر داواى به‌ڕێز (سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران) خستنه‌ڕوو و گفتوگۆکردن بۆ ئه‌م بابه‌تانه‌ى خواره‌وه به‌ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان (سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیرى دارایى و ئابووری)ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان -عێراق، به‌پێى حوکمى بڕگه‌ى (دووه‌م)ی مادده‌ى (66) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق. 1ـ هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى پڕۆسه‌ى چاکسازى له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به‌تایبه‌تى هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى له‌مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌کان و خانه‌نیشنى له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق ژماره (2)ى ساڵى 2020. 2ـ بارودۆخى داراییى هه‌رێمى کوردستان و دابه‌شکردنى مووچه. 3ـ دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقى فیدراڵ. 4ـ بارودۆخى ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم. 5ـ لێکه‌وته‌کان و هه‌نگاوه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى کۆڕۆنا.
هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، په‌یامێکى بۆ یادى کۆچى دوایى مام جه‌لال بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:"له هه‌موو کات زیاتر هه‌ست به بۆشایی سه‌رۆک مام جه‌لال ده‌که‌ین". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی ئه‌یلولی 2020، له په‌یامێکدا به‌بۆنه‌نی سێیه‌مین ساڵیادی کۆچی دوای مام جه‌لاله‌وه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند:" له یادى کۆچى دوایى سه‌رۆک مام جه‌لالدا، به ڕێز و پێزانینه‌وه خه‌بات و تێکۆشانى دوور و درێژى له‌پێناو ئازادیى گه‌لى کوردستاندا به بیر ده‌هێنینه‌وه". هه‌روه‌ها له‌باره‌ی رۆڵ و گرنگی مام جه‌لاله‌وه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جه‌خت ده‌کاته‌وه که:"له هه‌موو کاتێک زیاتر هه‌ست به بۆشایى و ڕۆڵى گرنگ و دونیابینى و پێویستییان ده‌که‌ین". له کۆتایى په‌یامه‌که‌یدا نێچیرڤان بارزانى ده‌شڵێت:"گیانى شاد و یادى هه‌میشه به خێر بێت".
هاوڵاتى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو دابه‌زی و هه‌ر به‌رمیلێک به 39 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى تشرینی یه‌که‌مى 2020 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت، له بازاڕه‌کانى جیهاندا به 39 دۆلار و 19 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت له‌کاتێکدا رۆژی پێنجشه‌ممه به 41 دۆلار و 28 سه‌نت بووه. هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکى به 36 دۆلار و 95 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌کرێت، به‌ڵام رۆژى پێنجشه‌ممه به‌رمیلێک به 40 دۆلار و 18 سه‌نت بووه. هاوکات، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 38 دۆلار‌و 87 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، به‌ڵام رۆژى پێنجشه‌ممه به 39 دۆلار‌و 32 سه‌نت بووه. تووشبوونى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌کانى ئه‌مریکا به ڤایرۆسى کۆرۆنا کاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر دابه‌زینى نرخى نه‌وتى خاو له جیهاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وڵاتانى ئه‌وروپا خۆیان ئاماده کردووه بۆ شه‌پۆلى دووه‌مى کۆرۆنا.
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی یادی سێ ساڵەی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراقەوە پەیامێکی ئاراستەی بافڵ و قوباد تاڵەبانی، کوڕانی مام جەلال کرد و دەڵێت، درێژە بە رێگای باوکتان بدەن. مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "ئێستا زیاتر لە هەموو کاتێک هەست بە خەسارەتی لەدەستدانی [مام جەلال] دەکەم." بارزانی لە پەیامەکەدا ئاماژەی بەوە داوە، رێز و پێزانینی بۆ دەوری کاریگەری مام جەلال لە خەباتی شۆڕشگێڕانە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان و لەکاتی سەرۆکایەتیشیدا لە عێراق هەیە. دەقی پەیامەکەی بارزانی: برازاکانم کاک بافل و کاک قوباد، لە یادی تێپەربوونی ٣ سال بە سەر کوچی دووایی برای بەڕێزم مام جەلال لە گەل پێشکەش کردنی ڕێز و پێزانینم بۆ دەوری کاریگەری بەڕێزیان لە کاتی خەباتی شورەشگێرانە لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا و لە کاتی سەروکایەتی عێراق دا وەک یەکەم سەروک کوماری کورد ئێستا زیاتر لە هەمو کات هەست بە خەسارەتی لە دەست دانی دەکەم. هیوادارم ئێوەش بەردەوام بن لە وەی درێژە بە ڕێگای باوکتان بدەن بۆ بە دی هێنانی خەونی گەلەکەمان و درێغی نەکەن لە پتەو کردنی یەک ڕیزی نیشتیمانی. مامتان مسعود بارزانی
هاوڵاتى له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فونیدا هه‌ردوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا و ئێران، نیگه‌رانى خۆیان له گواستنه‌وه‌ى چه‌کدارى میلیشیاى سورى هاوپه‌یمانى تورکیا بۆ شه‌ڕى ئه‌رته‌ساخ له‌نێوان ئازه‌رباینجان و ئه‌رمینیا ده‌ربڕیوه و داواى ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنى ده‌که‌ن. به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه. به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که، هه‌ردوولا به‌وردى باسیان له بارودۆخى هه‌رێمى "ئه‌رته‌ساخ" کردووه و تیایدا دژایه‌تى خۆیان بۆ شه‌ڕ و ململانێ به‌رده‌وامه‌که ده‌ربڕیوه، هه‌روه‌ها نیگه‌رانى خۆشیان له به‌شدارییکردنى چه‌کداره نایاساییه‌کانى لیبیا و سوریا و ناردنیان بۆ ئه‌و شه‌ڕه کردووه. له به‌شێکى دیکه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه: وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و روسیا داواى ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنى شه‌ڕه‌که و ئاگربه‌ستیان کردووه، به‌پێویستیان زانیوه گرژییه‌کان که‌مبکرێنه‌وه و ڕێگریى له په‌یامى هانده‌ر و کرده‌وه‌ى سه‌ربازى بکرێت.
هاوڵاتى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له چالاکییه‌کانى گه‌ریلاکاندا له‌دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک زیاتر له 11 داگیرکه‌ر سزادران و چه‌ندین کامێراى چاودێریى له‌ناوبران. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه / یه‌ژاستار له‌نیوان 24ى ئه‌یلول و 1ى تشرینى یه‌که‌مدا له خواکورک و هه‌فتانین له‌دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک چالاکى به‌هێزیان ئه‌نجامداوه. ڕاگه‌یه‌نراوى هه‌په‌گه: "هێزه‌کانمان له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى ‘کات کاتى ئازادیه’ له ١ى تشرینى یه‌که‌م کاتژمێر ٠٦:٣٠ له‌دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک له گردى کۆردینه‌ى هه‌رێمى شه‌هید بێریتانى خواکورک، له سێ قۆڵه‌وه چالاکى فراوانیان ئه‌نجامدا، له قۆڵى یه‌که‌مى چالاکیه‌که داگیرکه‌رێک سزادرا و کامێرایه‌کى مۆبه‌سى سه‌ر گرده‌که تێکشکێنرا، له قۆڵى دووه‌میشه‌وه سه‌نگه‌رێکى داگیرکه‌ران له‌ناوبرا و ٥ داگیرکه‌رى سزادران، هه‌روه‌ها چه‌کێکى ئه‌ى ٤ تێکشکێنرا و دواتر ٢ داگیرکه‌ر، که چه‌که‌که‌یان به‌کارده‌هێنا سزادران، له قۆڵى سێیه‌مه‌وه کامێرایه‌ک و سه‌نگه‌رێکى سه‌ر گرده‌که له‌ناوبران، هه‌روه‌ها هێزه‌کانمان ڕادار و سه‌رچاوه‌که‌یان له گرده‌که له‌ناوبرد، دواى چالاکیه‌که که بۆ یادکردنه‌وه‌ى هاوڕێ فه‌رمانده‌که‌مان عه‌گید گارزان که فه‌رمانده‌یه‌کى ویلایه‌تى خواکورک بوو ئه‌نجامدرا، داگیرکه‌ران به هه‌لیکۆپته‌رى سکۆرسکى ته‌رمى سه‌ربازه کوژراوه‌کان و برینداره‌کانیان له ناوچه‌که دوور خسته‌وه. ٢٤ى ئه‌یلول کاتژمێر ١٠:٠٠ هێزه‌کانمان له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆرشگێریى جه‌نگى هه‌فتانیندا له‌دژى داگیرکه‌رانى تورک له گردى دووپشک چالاکیان ئه‌نجامدا، له چالاکیه‌که‌دا ٣ داگیرکه‌ر سزادران، دواى چالاکیه‌که سوپاى داگیرکه‌رى تورک ناوچه‌که‌ى به ئۆبۆس وهاوه‌ن تۆپباران کرد. سوپاى داگیرکه‌رى تورک دواى ئه‌وه‌ى له ٢٧ى ئه‌یلول له گردى کوردینه‌ى هه‌رێمى هه‌فتانین سه‌ربازى جێگیرکرد، ٢٨ى ئه‌یلول له ده‌ڤه‌رى که‌شانێ ده‌ستى به ئۆپه‌ڕاسیۆنى داگیرکه‌رى کرد، دواتر زانیارى زیاتر له‌باره‌ى چالاکیه‌که بۆ ڕاى گشتى بڵاوده‌کرێته‌و. ٢٣ى ئه‌یلول سوپاى داگیرکه‌رى تورک دواى ئه‌وه‌ى که له ده‌ڤه‌رى قه‌لاى شوکێ و شه‌هید بێکه‌سى سه‌ر به ده‌ڤه‌رى شوکێى ئاڤاشین سه‌ربازى جێگیر کرد، له هه‌رێمه‌که ده‌ستى به ئۆپه‌ڕاسیۆن کرد و ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌که به‌رده‌وامه. هێرشى فرۆکه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک بۆسه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا: ١ى تشرینى یه‌که‌م کاتژمێر ١٧:٣٠ فڕۆکه جه‌نگیه‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک گوندى چه‌مانکێى دهۆکى باشورى کوردستانیان بۆردوومان کرد. ١ى تشرینى یه‌که‌مى کاتژمێر ١٠:٠٠ – ١٠:٣٠ فڕۆکه جه‌نگیه‌کان ده‌ڤه‌رى گوندى فلاى هه‌رێمى زاپیان بۆردوومان کرد. ١ى تشرینى یه‌که‌م کاتژمێر له‌نێوان ١٦:٠٠ – ١٦:٣٠ ، ٣٠ى ئه‌یلول کاتژمێر ١٦:٠٠ فڕۆکه جه‌نگیه‌کان ده‌ڤه‌رى وه‌رخالێى هه‌رێمى ئاڤاشینیان بۆردوومان کرد. ١ى تشرینى یه‌که‌مى کاتژمێر له‌نێوان ٠٨:٠٠ – ٠٨:١٠ فڕۆکه جه‌نگیه‌کان ده‌ڤه‌رى مه‌رڤانۆس و شه‌هید دیره‌نى هه‌رێمى ئاڤاشینیان بۆردوومان کرد. ٢٩ى ئه‌یلول کاتژمێر له‌نێوان ١٦:٣٠ – ١٧:٠٠ و ١ى ئه‌یلول کاتژمێر له‌نێوان ٠٨:١٥ – ١٧:٠٠ ده‌ڤه‌رى شوکێى ئاڤاشینیان بۆردوومان کرد.
هاوڵاتى جۆ بایدن رکابه‌رى دۆناڵد تره‌مپ له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا، له په‌یامێکدا هیواى زوو چاکبوونه‌وه بۆ دۆناڵد ترامپ ده‌خوازێت و ده‌شڵێت:" نزا بۆ چاکبونه‌وه‌ى ته‌ندروستى سه‌رۆک تره‌مپ ده‌که‌ین". جۆبایدن له‌تویتێکدا له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویکردووه‌ته‌وه، نوسیویه‌تی:"خۆم و هاوسه‌ره‌که‌م جیل، هیواى زوو چاکبوونه‌وه به سه‌رۆک تره‌مپ و مێلانیاى هاوسه‌رى ده‌خوازین. جۆ بایدن ده‌شڵێت:" به‌رده‌وام ده‌بن له نزاکردن بۆ چاکبوونه‌وه‌ى بارى ته‌ندروستى سه‌رۆکى ئه‌مریکا". ئه‌مڕۆ هه‌ینی، کۆشکى سپى رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ و مێلانیاى هاوسه‌ری، تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و له‌ئێستاشدا خۆیان که‌ره‌نتین کردووه‌و له‌ژێر چاره‌سه‌رى پزیشکیدان.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند، 640 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون، 270 که‌سیش له نه‌خۆشیه‌که چاکبوونه‌وه و 21 که‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه. راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له 24 کاتژمێرى رابردوو: ١. پشکنین: (٤٩٩٦ پشکنینى نوێ) (١٦٤٠ هه‌ولێر) (٨٢٨ سلێمانی، ١٥١ گه‌رمیان) (٢٣٠٧ دهۆک) (٧٠ هه‌ڵه‌بجه) ٢. تووشبوو: (٦٤٠ تووشبووى نوێ) (١٩٢ هه‌ولێر) (١١١ سلێمانی، ٢٢ گه‌رمیان) (٢٥٥ دهۆک) (٦٠ هه‌ڵه‌بجه) ٣. چاکبوون: (٢٧٠ چاکبوون) (١٨٧ هه‌ولێر) (٢٣ سلێمانی، ٢٦ گه‌رمیان) (٣٤ هه‌ڵه‌بجه) ٤. مردن: (٢١ مردن) (٢ هه‌ولێر) (٧ سلێمانی، ٢ گه‌رمیان، ٢ ڕاپه‌ڕین) (٨ دهۆک) ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ ده‌رچوو) پشکنین ٤٧٦٩٣٧ (١٧٤٠٥١ هه‌ولێر، ١١٧٨٢٩ سلێمانی، ١٨٠٦٦٤ دهۆک، ٤٣٩٣ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ٤٩١٣٤ (١٨٠٩٧ هه‌ولێر، ١٦٣٧٨ سلێمانی، ١٢٨٧٨ دهۆک، ١٧٨١ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ٣١١٥٨ (١٤٤١٦ هه‌ولێر، ١٠٢٨٧ سلێمانی، ٤٨١٢ دهۆک، ١٦٤٣ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ١٦١٨٥ (٣١١٠ هه‌ولێر، ٥١٨٢ سلێمانی، ٧٧٩٢ دهۆک، ١٠١ هه‌ڵه‌بجه) مردن ١٧٩١ (٥٧١ هه‌ولێر، ٩٠٩ سلێمانی، ٢٧٤ دهۆک ، ٣٧ هه‌ڵه‌بجه)
هاوڵاتى وه‌زیرى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له مانگى 12ى ئه‌مساڵدا پرۆسه‌ى به‌تایبه‌تکردنى که‌رتى کاره‌با ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه و له‌سه‌دا 70ى کارمه‌ندانى کاره‌با کارى تێدا ده‌که‌ن. که‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى کاره‌باى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکراى کرد له مانگى 12ى ئه‌مساڵدا پرۆسه‌ى به‌تایبه‌تکردنى که‌رتى کاره‌با ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" حکومه‌تى هه‌رێم له رێگه‌ى ستاف و تیمێکى پسپۆڕ و شاره‌زاوه چاودێرى وردى پڕۆسه‌که ده‌کات و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته هۆى که‌مکردنه‌وه و به‌فیڕۆنه‌دانى کاره‌با". هاوکات، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌روو که رێژه‌ى له 70٪ى کارمه‌ندانى کاره‌با تیایدا کارده‌که‌ن و ده‌ستبه‌ردارى فه‌رمانبه‌ران نابن و نرخى کاره‌باش زیاد ناکات. وه‌زیرى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له رووى به‌رێوه‌بردن و خێرایى به‌ڕێوه‌چونى کاریشه‌وه که‌رتى تایبه‌ت چالاکتره له که‌رتى گشتی.
ھاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا کە ئەمڕۆ ھەینی بڵاویکردەوە بەھەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاو ھاوسەرەکەی دەڵێت "دڵمان لاتانە"، ئەوەش بەھۆی تووشبوونی ھەردوکیان بە ڤایرۆسی کۆرنا (کۆڤید - 19) نێچیرڤان بارزانی، لە تویتەکەیدا بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و میلانیا ترەم،ی ھاوسەری نووسیویەتی "دڵمان لاتانە، نزا دەکەین سەرجەم بەرکەوتووانی کۆرۆنا بە زوویی چاکببنەوە". ئەمڕۆ هەینی 2ی تشرینی یەکەمی 2020 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند "ئەمشەو من و خانمی یەکەمی ئەمریکا ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنامان پۆزەتیڤ دەرچوو. راستەوخۆ دەست بە پرۆسەی چارەسەری و کەرەنتینە دەکەین و پێکەوە ئەمە تێدەپەڕێنین". پزیشکەکەی ترەمپ رایگەیاندووە، دۆخی تەندروستیی سەرۆکی ئەمریکا "باشە" و "بەبێ هیچ دابڕانێک" لە ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت. وتوشیەتی "ئەوان ئێستا هەردووکیان تەندروستییان باشە و پلانیان هەیە لە ماڵەکەیان لە کۆشکی سپی بمێننەوە". دوو رۆژ لەمەوبەر یەکێک لە راوێژکارە نزیکەکانی سەرۆکی ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوو، رۆژی چوارشەممە لەگەڵ ترەمپ بە یەک فڕۆکە گەشتی کردووە بۆ ئۆهایۆ، کاتێک یەکەم دیبەیتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەنێوان بایدن و ترەمپ بەڕێوەچوو. هاوکات کاتێک ترەمپ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن چوو بۆ ویلایەتی مینیسۆتا، ئەو راوێژکارەی لەگەڵدابوو. رۆژی سێشەممەش کاتێک لە کلیڤلاند لە فڕۆکەی تایبەت بە سەرۆکی ئەمریکا دابەزی، ماسکی نەبەستبوو. سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا هەواڵی تووشبوونی ئەو راوێژکارەی راگەیاند و وتی "راوێژکار هۆپ هیکس، کە زۆر بە باشی کاری کردووە و پشوویەکی کەمیشی وەرنەگرتووە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە". بڕیارە لە 15ـی ئەم مانگە لە مەیامیی فلۆریدا دیبەیتی دووەمی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ جۆ بایدن بەڕێوەبچێت، تووشبوونیشی بە کۆرۆنا دیارنییە کاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی ئەو دیبەیتە دەبێت یاخود نا. ئەوەش لەکاتیکدایە تەنھا یەک مانگی ماوە بۆ بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەمریکا کە لەسەرەتای مانگی 11دا بەڕیوەدەچێت.