هاوڵاتى سه‌رۆکى ئه‌رمینیا ڕایگه‌یاند:" تورکیا هه‌زاران به‌کرێگیراوى بۆ پشتیوانى له ئازربایجان له جه‌نگى دژ به ئه‌رمینیا، ڕه‌وانه‌کردووه". ئارمین سرکسیان له لێدوانێکى ڕۆرژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند”ده‌ستوه‌ردانى تورکیا کاروباره‌کان له هه‌رێمى ناگۆرنى قه‌ره‌باغ ئاڵۆزتر ده‌کات". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که"ڕێگه‌چاره‌ى سه‌ربازى بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى هه‌رێمى ناگۆرنى قه‌ره‌باغ له‌ئارادا نه‌بوو، ئازربایجان ئه‌و ناکۆکییه‌ى دروستکرد". له 27ى ئه‌یلولى ڕابردوو ئازه‌رباینجان ڕایگه‌یاند، ئه‌رمینیا هێرشى کردۆته سه‌ر ناوچه‌کانى جێنشیته‌جێى هێڵى پێشه‌وه له قه‌ره‌باغ، له‌به‌رانبه‌ردا وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌رمینیا به‌ته‌واوه‌تى ئه‌وه‌ى ره‌تکرده‌وه.
هاوڵاتى ئیداره‌ى خۆسه‌رى رۆژئاڤاى کوردستان، رایگه‌یاند، چیتر ناتوانن خۆرک بۆ کامپى هۆڵ دابین بکه‌ن و ئازادن له‌وه‌ى کامپه‌که جێده‌هێڵن یان ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام ئیداره‌که به‌رپرسیارێتیان هه‌ڵناگرێت. ئیلهام ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى جێبه‌جێ کار له ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکراتى - مه‌سه‌ده رایگه‌یاند:" بڕیارێک له‌لایه‌ن ئیداره‌ى خۆسه‌رى باکوورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا ده‌رچووه بۆ لێخۆشبوو‌ن له‌و که‌سانه‌ى له که‌مپى هۆڵ نیشته‌جێن". ئیلهام ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند، به پێى بڕیاره‌که ئه‌وانه‌ى له که‌مپه‌که‌دان سه‌رجه‌میان ده‌توانن بڕۆن و ئازاد بن، ئه‌وانه‌شى ده‌مێننه‌وه ئه‌وان به‌رپرسیارێتیان له ئه‌ستۆ ناگرن. سه‌رۆکى ده‌سته‌ى جێبه‌جێ کار له ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکراتی، ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد ئه‌و که‌مپه ئه‌رکى زۆرى له‌سه‌ر شانى ئیداره‌که‌یان دروستکردووه و ئاماده نین چیتر نان و خۆراکیان بۆ دابین بکه‌ن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کى زۆرى هه‌یه، جگه له‌و کێشانه‌ى له که‌مپه‌که‌دا روو ده‌ده‌ن. که‌مپى هۆڵ ده‌که‌وێته دوورى 40 کیلۆمه‌تر له باشوورى رۆژهه‌ڵاتى حه‌سه‌که نزیکه‌ى 65 هه‌زار که‌سى تیادایه به‌پێى ئامارى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بریتین له خێزان و منداڵانى چه‌کدارانى داعش له سوریا و عیراق و ژماره‌یه‌ک وڵاتى دیکه.
هاوڵاتى که‌مێک به‌ر له‌ئێستا ڕۆژنامه‌نوس هێرش سه‌نگه‌رى پاش تووشبوونى به‌کۆرۆنا کۆچى دوایى کرد. هێرش سه‌نگه‌رى ناوى ته‌واوى (هێرش محه‌مه‌د)ه، له ساڵى 1984 له که‌لار له دایک بووه له ساڵى 1993 وه له بوارى ڕاگه‌یاندن و هونه‌رى کار ده‌کات. له بوارى ڕاگه‌یاندنى خوێنراو و بینراو و بیستراو کارى کردوه. ساڵى 2006 به‌شى ڕاگه‌یاندنى له‌په‌یمانگاى ته‌کنیکى سلێمانى ته‌واوکردووه، دواتر به‌شى یاساى خوێندووه. له‌ساڵى 2011 تا ساڵى 2014 په‌یامنێرى که‌ناڵى NRT بووه له سلێمانی، دواتر ئاماده‌کار و پێشکه‌شکار بووه له که‌ناڵى که‌ى ئێن ئێن کارى کردوه.
هاوڵاتى دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، ئه‌م ئێواره‌یه (به‌کاتى ئه‌مریکا) نه‌خۆشخانه جێده‌هێڵم. دۆناڵد تره‌مپ، له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى:"من هه‌ست به باشى ده‌که‌م، ئه‌مڕۆ کاتژمێر 6:30 ى ئێواره ناوه‌ندى پزیشکى واڵته‌ر ڕید به‌جێده‌هێلم" هه‌روه‌ها داواشى له هاوڵاتیان کرد که له کۆرۆنا نه‌ترسن و رایگه‌یاند،"له کۆڤید مه‌ترسه، مه‌هێڵه کۆنتڕۆڵى ژیانى تۆ بکات، ئێمه گه‌شه‌مان کردوه، له سایه‌ى ئیداره‌ى ترامپدا، هه‌ندێک ده‌رمان و زانیارى زۆر باشمان هه‌یه، له‌ئێستادا له 20 ساڵ پێش ئێستا باشترم".
هاوڵاتى خالد ڕه‌نجده‌ر براى نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج ناسراو به مه‌لا کرێکار رایگه‌یاند:" بڕیاره دادگاى ئیتاڵیا پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ى مه‌لا کرێکاردا بکاته‌وه". ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه 5ى تشرینى دووه‌مى 2020، خالد ڕه‌نجده‌ر له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی"ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له په‌یوه‌ندییه‌کدا به سکایپ قسه‌م له گه‌ڵ مامۆستا کرێکار له زیندانه‌که‌ى له ئیتالیاوه کرد". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:"سوپاس بۆ خوا ته‌ندروستى زۆر باشه، زۆر له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کان قسه‌مان نه‌کرد و زیاتر جه‌ختمان له باردۆخى خۆى له زیندانه‌که‌ى کرده‌وه". ناوبراو ده‌شڵێت:" له‌سه‌ر داواى پارێزه‌ره‌که‌ى بڕیاره دادگاى ئیتالیا سه‌یرى دۆسییه‌که‌ى مه‌لا کرێکار بکاته‌وه". براکه‌ى مه‌لا کرێکار باسى له‌وه‌شکردووه که دادگا ته‌نها سه‌یرى ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ئایا ئه‌و مادده یاسایى و بڕگانه‌ى به‌کارهاتوون له حوکمدانه‌که‌یدا به 12 ساڵ زیندانى ڕاست به‌کارهاتوون و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى که خراونه‌ته ئه‌ستۆى له‌و ماددانه‌دا جێگه‌یان ده‌بێته‌وه یان هه‌ڵه‌ى تێداکراوه. دادگاى بۆلزانۆ له ئیتالیا، ڕۆژى 11 ته‌موزى ئه‌مساڵ بڕیارى کۆتایى زیندانیکردنى 12 ساڵى به‌سه‌ر مه‌لار کرێکار سه‌پاند، به به‌هانه‌ى "ئه‌نجامدانى کار و پلاندانانى تیرۆریستى ".
سازدانى: ئارا ئیبراهیم ئەمیر قەساب، سەرۆکی یەکێتی ئابوری‌ناسان لەچاوپێکەوتنێکی هاوڵاتیدا باسی دۆخی ئابوری هەرێمی کوردستان و کاریگەری خراپی ئیدارەدانی حکومەت و پەرلەمان دەکات لەلایەن حزبەکانەوە کە پێی وایە زیانی زۆری بەخەڵک و ژێرخانی ئابوری گەیاندووە. ئەمیر قەساب دەڵێت «په‌رله‌مان نوێنه‌رى حزبه نوێنه‌رى خه‌ڵک نیه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانى ئێمه قسه‌بکات دایده‌خه‌ن و زمانیان ده‌بڕن و ده‌ڵێن بڕۆنه‌وه« نموونەی ئەوەی هێنایەوە کە لەساڵانی هەشتاکاندا کارگه‌ى رۆنى روه‌کى به‌غدا پشتى به گوڵەبه‌ڕۆژه‌ى ده‌شتى بتوێن ده‌به‌ست، وتی «بەڵام ئێستا هه‌موو بتوێن چڵێک گوڵەبەڕۆژه‌ى تیانیه«. هەروەها وتی ئەو پارەیەی کە لەدوای رووخانی سەدام لە 2003 لە بەغداوە هاتۆتە کوردستان ئەگەر باش ئیدارەبکرایە «کوردستان ده‌بوو به به‌هه‌شتێک له به‌هه‌شته‌کانى دونیا‌و زۆر پێشده‌که‌وت». هاوڵاتى: ئایا له‌ماوه‌ى ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانى هه‌رێم گەشەی ئابورى هه‌بوه؟ ئه‌میر قه‌ساب: ناوی نانێم گه‌شه‌ى ئابورى، ئه‌گه‌ر گه‌شه‌ى ئابوریمان هه‌بوایه توشى ئه‌م قه‌یرانانه نه‌ده‌بوین، پاره‌یه‌کمان به‌ده‌سته‌وه‌بوو، خاوه‌نى پاره‌یه‌ک بووین، هى خۆمان نه‌بوو، ئه‌وه‌ى له‌کوردستان پێى ده‌ڵێن بودجه، بودجه نییه خۆى دوو هاوکێشه‌ى هه‌یه داهات خه‌رجى ده‌بێت، ئه‌م دوانه بخه‌یته تاى ته‌رازویه‌که‌وه موازنه‌و میزانیه هه‌یه، موازنه ئه‌وه‌یه خۆمان پێى ده‌ڵێین بودجه شتێکه تۆ ته‌خمینى ده‌که‌یت و راستى نیه، بۆ نمونه ده‌ڵێیت من ئه‌وه‌نده‌م پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دێته گیرفانته‌وه‌و ئه‌وه‌نده خه‌رج ده‌که‌م، میزانیه‌ش ئه‌وه‌یه له‌کۆتایی ساڵدا ده‌بێ حسابى بکه‌یت ئایا ئه‌وه‌نده‌ت خه‌رجکردووه یان نا، ئێمه له‌کوردستان ئه‌مه‌مان نه‌بووه نه‌مانتوانیوه گه‌شه‌یه‌کى باش بکه‌ین چیمان بۆ هاتووه پێش 2014 ئه‌وه‌مان خه‌رجکردوه چونکه ستراتیژ‌و به‌رنامه‌مان نه‌بووه، نه‌شمان زانیوه چۆن خه‌رجى بکه‌ین، هاتوین قومارێکمان کردوه‌و دۆڕاندومانه، چونکه نه‌مانتوانیوه ژێرخانێکى ئابورى زۆر باش بۆ ئه‌م وڵاته دروستبکه‌ین، هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌ک نه‌بووه بۆ دواڕۆژ. ئایا یه‌ده‌گى پاره‌مان هه‌یه، ئیشمانکردووه ژێرخانى ئابورى ببوژێنینه‌وه بێگومان نه‌خێر، راسته که‌رتی بیناسازیمان هه‌یه، به‌ڵام له‌ئه‌وروپا که‌بینیومانه به‌س له‌شوێنه بازرگانیه‌کاندا ئه‌م هه‌ڵکشانه به‌شێوه‌ى ستونى هه‌یه، هه‌مووى به‌شێوه‌ى ئاسۆییه ئه‌وپه‌ڕى سێ یان چوار قاته، ئێمه که‌لتورى ژیانیشمان گۆڕى، ئه‌م سیستمى شوقه‌یه که پێویستمان نیه ئه‌وه که‌رتێکه راسته هه‌لى کار بۆ ماوه‌یه‌ک دروستده‌کات وه‌ک کرێکار‌و وه‌ستاو دارتاش و کاره‌باچى و باقى شته‌کانى دیکه، که‌بیناکه ته‌واو بوو پاره‌که ده‌چێته گیرفانى که‌سێکه‌وه‌و ئه‌وى تر ده‌چێته‌وه سه‌ر جاده، ئه‌مه ستراتیژ نییه. هاوڵاتى: له‌ساڵى 2004وه تا 2014 ئه‌و ده ساڵه به‌نمونه وه‌ربگرین ئه‌و پاره‌یه‌ى هاتوه ئه‌گه‌ر شاره‌زایانى ئابورییان له‌گه‌ڵدابوایه چ گۆڕانگاریه‌کیان ده‌کرد؟ ئه‌میر قه‌ساب: یه‌ک نمونه‌ت بۆ دێنمه‌وه دانیشتوانى هه‌رێم نزیکه‌ى شه‌ش ملیۆن که‌سه، به‌ڕێژه‌یه‌کى گشتى هه‌موو که‌سێک له‌ژه‌مى به‌یانیان بایی دۆلارێک نان ده‌خۆین دۆلاره‌که پیاڵه‌یه شه‌کره، چایه قۆریه کتریه ئینجا نان و ماست و په‌نیرو قه‌یماغ و باقى شته‌کانى تر، دۆلاره‌که (90) سه‌نتى ده‌چێت بۆ ده‌ره‌وه، چونکه هیچى خۆمان نیه، ئه‌و ده ساڵه چیمان به‌رهه‌مهێناوه، که‌بێت به‌س دۆلاره‌که‌ى ژه‌مى به‌یانیانمان شه‌ش ملیۆن دۆلار ده‌کات رۆژانه، مانگى (180) میۆن دۆلار ده‌کات، ده‌یخه‌ینه گیرفانى کۆمپانیاکانى تورکیا‌و ئێران، وڵات هه‌یه میزانیه‌که‌ى (180) ملیۆن دۆلاره له‌کاتێکدا زه‌ویه‌کى زۆر باشت هه‌یه ده‌شتى شاره‌زوور به‌پێى راپۆرتى WHO سێیه‌م ده‌شته بۆ پیت و به‌ره‌که‌تى (45) به (15) کیلۆمه‌تره، ده‌توانرێ بکرێت به‌سه‌به‌تەى خۆراک بۆ هه‌موو ناوه‌ندى رۆژهه‌ڵات له‌شه‌رقى ئه‌وسه‌ت، حکومه‌تى عێراقى کۆن له‌زه‌مانى مه‌لیکى، ئه‌نجومه‌نى گه‌شه‌پێدانى هه‌بوو، به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان و دوکانى کرد، کارگه‌ى چه‌وه‌نده‌رى شاره‌زووریان کرد به‌لێکۆڵینه‌وه ئه‌مانه‌یان کرد، چونکه دوو دانه‌یان له‌عێراق دانا، یه‌کێکیان له‌عه‌مماره بۆ قامیشى شه‌کر، یه‌کێک بۆ چه‌وه‌نده‌ر له‌شاره‌زوور، کاتى خۆى که کارگه‌ى دۆشاوى دهۆکیان دانا له‌به‌ر ته‌ماته‌ى فائیده بوو راسته هه‌موو ته‌ماته‌یه‌ک بۆ دۆشاو نابێ، به‌ڵام به‌رهه‌مى ده‌شتى فائیده ژینگه‌یه‌کى له‌بارى هه‌بوو ته‌ماته‌که‌ى بۆ دۆشاو ده‌بوو. کارگه‌ى رۆنى روه‌کى به‌غدا زۆرینه‌ى پشتى به‌گوڵەبه‌رۆژه‌ى ده‌شتى بتوێن ده‌به‌ست، ئێستا هه‌موو بتوێن چڵێک گوڵەبه‌رۆژه‌ى تیانیه، کوا ستراتیژمان ئه‌وه‌ى هه‌بووه هه‌ندێک هه‌نگاوى تاک بووه، هه‌ندێک کارگه دانراوه، له‌ساڵى (56) ئه‌م وڵاته گه‌نمى ناردووه‌ته ده‌ره‌وه، که‌چى ئێستا ده‌بێت پشت به‌ئاردى تورکى و ئێرانى ببه‌ستین، کارگه‌یه‌کى زۆر باشى ئاردمان نیه. هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى ئه‌و ده ساڵه‌دا لانى که‌م 120 ملیار دۆلار هاتوه‌ته هه‌رێمى کوردستانه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست عه‌قڵمه‌ندانى ئابورییه‌وه بوایه ئێستا هه‌رێمى کوردستان چى ده‌بوو؟ ئه‌میر قه‌ساب: کوردستان ده‌بوو به به‌هه‌شتێک له‌به‌هه‌شته‌کانى دونیا‌و زۆر پێشده‌که‌وت تائێستا نه‌مانتوانیوه نه کێشه‌ى ئاو‌و نه کاره‌با، نه رێگاوبان، نه ئاودێرى، نه کشتوکاڵ چاره‌سه‌ربکه‌ین، بگره ئه‌و کارگانه‌شى که‌هه‌بوون زۆربه‌یان دخران، ئێمه ده‌ڵێن نه‌وت، به‌س زۆر شتمان هه‌یه زۆر له‌نه‌وت به‌نرختره جگه له‌به‌رهه‌مى کشتوکاڵى به‌ردى مه‌ڕمه‌ڕ ده‌ڕۆشته ده‌ره‌وه که ده‌ڕۆشت به که‌له‌به‌رده‌که‌ى ده‌ڕۆشت فلاته‌کان یه‌ک یان دوانیان بار ده‌کرد بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه، حکومه‌ت بڕیاریدا له‌مه‌ودوا قه‌ده‌غه‌یه وابڕوات، ده‌بێت ببڕێت و بکرێت به‌چین چین ئینجا بڕواته ده‌ره‌وه ئینجا پاره‌که‌ى زیادیکردو چه‌ند کارگه‌یه‌ک دانران، مه‌ترێک مه‌ڕمه‌ڕ به شه‌ش حه‌وت دۆلاره مه‌تر موکه‌عه‌بێ ئه‌گه‌ر سى مه‌ترى چوارگۆشه‌ى پێوست بێ به (5) دۆلاریش حسابى بکه‌ى (5) که‌ڕه‌ت سى ده‌کاته (150) دۆلار، که‌هیچکات نه‌وت نه‌گه‌یشتووەته ئه‌و نرخه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى کۆمه‌ڵێک سه‌رمایه‌ى خۆت ده‌خه‌یته‌گه‌ڕ، کۆمه‌ڵێک کرێکار کاریان بۆ ده‌دۆزیته‌وه، ئێمه خه‌ڵکمان فێرى ئه‌وه‌کرد ته‌مه‌ڵ بێت، وه‌ره دایبمه‌زرێنه به‌پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیس و پاسه‌وان و کارگوزارو چى و چى، ماده‌م زه‌وى و ئاومان هه‌یه ده‌بێت کارگه‌یه‌ک دروستبکه‌ین کشتوکاڵه‌که بکات به‌پیشه‌سازى، بۆچى جوتیار ته‌ماته فرێ ده‌دات ئه‌گه‌ر چوار کارگه‌مان هه‌بێ و به‌ڕادمان هه‌بێ ئه‌مه روونادات، ئه‌مه کێشه‌ى بێ به‌رنامه‌یی حکومه‌ته. هاوڵاتى: له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى، کۆمه‌ڵێک به‌ڵێنیدا ئه‌مڕۆش بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌کرێ؟ ئه‌میر قه‌ساب: حکومه‌ت هه‌ر که‌سه کاک قوباده، کاک مه‌سروره، ده‌چێته په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر ئه‌و قسانه‌ى جاران ده‌که‌نه‌وه هه‌ر نه‌کرێت، باشتره ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى دراون و ده‌یڵێنه‌وه نه‌خێر حکومه‌ت بڵێن وه‌ڵا دۆخى ئابوریمان خراپه، هه‌موومان ده‌زانین بڵێین پاره له‌به‌غداوه نایه‌ت و داواى ئابورى سه‌ربه‌خۆمان کردووه ئه‌ى باشه بۆ ئه‌مه‌یان کرد بڵێن فه‌رمانبه‌ر خۆڕاگربێ ئه‌مه زۆر وتراو سواوه چى تازه‌تان پێیه، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى کاک مه‌سرور له‌کاتى سوێند خواردنه‌که‌یدا خستیه‌ڕوو به‌رنامه‌یه‌کى زۆر باش بوو هه‌م له‌ڕووى کۆمه‌ڵایه‌تى، هه‌م ئابورى، ته‌ندروستى و تۆکمه بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى بکردایه هیچ پێویستى به‌م یاساى چاکسازییه نه‌ده‌کرد، ئایا ئه‌و به‌رنامه‌یە هیچى لێ‌کرا، ئه‌وه ته‌مه‌نى ئه‌م کابینه‌یه ساڵێک و چه‌ند مانگێکه هیچى کرد، ئێمه شتێکمان ده‌وێت بچێته گیرفانه‌وه‌و سودى هه‌بێ، خه‌ڵک زۆر به‌ڵێنى پێدراوه، به‌ڵام چه‌ندى جێبه‌جێکراوه. ئێمه ده‌وڵه‌ت نین به‌شێکین له‌عێراق، عێراق ده‌وڵه‌ته چه‌ند بڵێى خراپه‌و نیه‌تى هه‌ر موچه ده‌دات، ئه‌م حاڵه‌ته‌ى ئێستا له‌زه‌مانى شه‌ڕى عێراق ئێرانیشدا روویداو موچه دواکه‌وت، به‌ڵام رژێمى سه‌دامى گۆڕبه‌گۆڕ پاره‌یه‌کى زۆرى له‌سندوقى خانه‌نشینى قه‌رزکرد نه‌ک موچه، جه‌نگى ئیدامه پێدا، ئێمه سندوقى خانه‌نشینى و چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌مووى ئیفلاسى کردووه، عێراق بانکى مه‌رکه‌زى هه‌یه تائێستا له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى شه‌شه‌م وڵاته بۆ یه‌ده‌گى ئاڵتون که‌نزیکه‌ى (96) ته‌ن ئاڵتونى تێدایه، عێراق یه‌ده‌گێکى زۆرى دۆلارى هه‌یه، ئێمه هیچ نین، دوو بانکى مه‌رکه‌زیمان له‌سلێمانى و هه‌ولێر داناوه بانکى مه‌رکه‌زى ئیشى چیه، دراو ده‌رده‌کات و ته‌وازنى له‌بازاڕدا راده‌گرێ چاودێرى بانکه ئه‌هلیه‌کان ده‌کات، بانکه مه‌رکه‌زیه‌کانى هه‌ولێرو سلێمانى چى ده‌که‌ن، نه ده‌زانێ پاره ته‌وزیع بکات، نه دراو ده‌رده‌کات، نه چاودێرى بانکه ئه‌هلیه‌کان ده‌کات، هه‌مویان پاره‌یان له‌بانکى مه‌رکه‌زى عێراقى داناوه، ئێمه به‌وه‌همى ده‌وڵه‌تێکمان دروستکردووه راسته ده‌سه‌ڵاتمان له‌فیدراڵ و حوکمى زاتى زیاتر بوو. مانگى رابردوو حکومه‌تى عێراقى مامه‌ڵه‌ى هاورده‌و ناردنى ئاڵتونى له‌فرۆکه‌خانه‌کانى سلێمانى و هه‌ولێرو به‌سره راگرت، ده‌زانى چه‌ند زیانمان لێکه‌وتووه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ره‌وشى ئێره ئارامتره له‌چاو باشور، کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕى ئاڵتون ئیشه‌کانیان له‌هه‌ولێره‌وه ده‌کرد، فرۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر ته‌نها ئاڵتونى بۆ هه‌رێم و عێراق نه‌ده‌هێنا، به‌ڵکو بۆ ئێران و سوریاشى ده‌گواسته‌وه بۆ هه‌موو کیلۆیه‌ک ئاڵتون که چووه بۆ دره‌وه (250) دۆلاریان لێوه‌رگرتوه، هه‌ر کیلۆیه‌کیش هێناویانه (50) دۆلار وه‌رگیراوه، به‌پێى داتاکانى فرۆکه‌خانه‌و وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق مانگانه (100) مامه‌ڵەی پێوه‌کراوه، هه‌موو مانگێک حه‌وت هه‌شت ملیۆن دۆلار داهاتى هه‌بووه به‌س له‌ئاڵتون و دانیشتووه پاره‌ى وه‌رگرتووه، حکومه‌تى عێراق سیاسه‌ت ده‌کات، بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى ده‌رکردوه، له‌وانه‌یه بۆ من و تۆ شتێکى ئاسایی بێ، به‌ڵام لێره‌دا حکومه‌تى هه‌رێم وه‌کو ده‌روازه‌ى سنورى زه‌ره‌رمه‌نده، حه‌وت هه‌شت ملیۆن دۆلار یانى موچه‌ى دوو سێ وه‌زاره‌تى ئێمه. هاوڵاتى: تۆ چیت هه‌یه بۆ مه‌سرور بارزانى که ئه‌مڕۆ ده‌چێته په‌رله‌مان؟ ئه‌میر قه‌ساب: بۆ کاک مه‌سرور نا، بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم، ده‌بێت پیاچوونه‌وه‌یه‌ک به‌خۆیدا بکات به‌به‌رنامه‌ى کاره‌کانی و داهاتیدا بکات، ناشه‌فافیه‌ت ئه‌م خه‌ڵکه‌ى کوشتووه، بێ متمانه‌یی، ده‌بێ ئه‌و متمانه دروستبکاته‌وه، کاتى راپه‌ڕینه‌که خه‌ڵک بێ موچه ده‌وامى ده‌کرد چونکه ئه‌وه‌ى باڵاده‌ست بوو وه‌کو ئه‌و ده‌ژیا، ده‌بێت حکومه‌ت ئه‌و متمانه‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خۆى. هاوڵاتى: پارتى و یه‌کێتى چیان له‌م وڵاته کردووه؟ ئه‌میر قه‌ساب: پارتى و یه‌کێتى وه‌کو دوو حزب کاریانکردوه، نه‌ک وه‌کو ده‌سه‌ڵات، هه‌ریه‌که‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى کاریکردوه، (91) که هاتنه‌وه ناو خه‌ڵک و شار چیان هه‌بوو، حزب و پێشمه‌رگه‌ى ئه‌وسا به ئابوونه‌و پیتاکى خه‌ڵک ده‌ژیا، ئێستا خه‌ڵک به‌حزب ده‌ژى، له‌ڕێگه‌ى حزبه‌وه، خه‌ڵک بووه به‌ملیاردێر، ئه‌م حزبانه کۆمه‌ڵێک کۆمپانیاو شتیان دروستکرد بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان، مه‌عقوله حزبه‌کان له‌حکومه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ندتر بن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌نتر نه‌بن حکومه‌ت بۆ قه‌رزار ده‌بێ. له‌ڕووى ئابوورییه‌وه پارتى و یه‌کێتى بۆ خۆیان کاریانکردوه، ئه‌وه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئابورى ئه‌وان بووه به‌رنامه‌ى درێژخایه‌نیان نه‌بووه، ئه‌مرۆ شتێکیان کردووه، به‌یانى سودى لێوه‌ربگرن له‌به‌رئه‌وه که‌رتى کشتوکاڵ و بازرگانى و پیشه‌سازیشیان به‌ره‌و دواوه برد، سه‌رمایه‌گوزارى له‌ناو خه‌ڵک نه‌ماوه‌و چووه گیرفانى کۆمپانیاکانى ئه‌وانه‌وه‌و ئه‌وه‌ى خه‌ڵک به‌ته‌ماى بوو ئه‌وان نه‌یانکرد. هاوڵاتى: حکومه‌ت خه‌رجى له‌سه‌ر خه‌ڵک زیاده‌کات، داهاتى تاک دیاریکراوه، ... ئه‌م هاوکێشه‌یه به‌ره‌و کوێمان ده‌بات؟ ئه‌میر قه‌ساب: ئه‌و به‌ها جوانه کۆمه‌ڵایه‌تیانەی ئێمه هه‌مانه به‌ره‌و نه‌مان و کاڵبونه‌وه ده‌چێت، خێزان په‌رته‌وازه ده‌بێت و جیابوونه‌وه زۆر ده‌بێت و دزى و درۆزنى زۆر ده‌بێت، چونکه که خه‌ڵک برسى بوو په‌نا بۆ هه‌موو شتێک ده‌بات، برسیه‌تى ره‌گى هارى پێوه‌یه، چاره‌نووسى ئه‌مانه به‌ره‌و تونێلێکى تاریک ده‌مانبات، هیچ داتایه‌کى راستمان نیه که‌داهاتى تاک بسه‌لمێنێت. بۆ نموونه داهاتى کارمه‌ندێکى حکومى (12) مانگ ده‌وام ده‌کات و (12) موچه‌ش وه‌رده‌گرێ، ده‌توانین به‌هاوکێشه‌یه‌کى ئاسایی ده‌ریبهێنیت، به‌ڵام ئێستا به‌رنامه‌ت نیه بۆ مانگى داهاتوو که‌ى وه‌ریده‌گریت ئه‌گه‌ر ئه‌م موچه بدرێت ئه‌مساڵ موچه‌یه‌کى ته‌واو دراوه‌و دوانیش له‌سه‌دا (21) بڕاوه‌و ئه‌مه‌ش له‌سه‌دا (18)، موچه‌ى داهاتوو که‌ى ده‌درێت نازانرێ، له‌به‌رئه‌وه ژماره‌ت له‌به‌رده‌ستدا نیه‌و هه‌چیه‌ک بوترێت راست نیه، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر داهاتى تاکه‌که‌س ده‌وترێت، له‌سه‌ر داهاتى حکومه‌تیش هیچى راست نیه، بۆ نمونه کۆمپانیاى دولێت هه‌رچه‌نده راپۆرته‌کانى شک و گومانى له‌سه‌ره چه‌ند مانگه راپۆرتى خۆى نه‌خستووەته‌ڕوو، به‌حساب کۆمپانیایه‌کى راستگۆیه‌و داهاتى نه‌وت ده‌خاته‌ڕوو. هاوڵاتى: ئه‌م پاشاگه‌ردانیه‌ى حکومه‌ت په‌رله‌مان چى بکات له‌سه‌رى؟ ئه‌میر قه‌ساب: په‌رله‌مان نوێنه‌رى حزبه نوێنه‌رى خه‌ڵک نیه، هه‌چ که‌سێکى حکومه‌ت بچێته په‌رله‌مان ئه‌ندامێکى ئه‌و حزبه‌ش بۆى نیه ره‌خنه‌ى هه‌بێت و باسى بکات، هه‌رچیه‌کى کردبێت و لێپرسینه‌وەی لێ ناکرێت، دوو ساڵ په‌رله‌مان داخرا ئه‌و متمانه‌ى داوه به‌حکومه‌ت، مه‌عقوله ده‌سه‌ڵات په‌رله‌مان دابخات، له‌کوێى دنیادا ئه‌مه هه‌بووه. ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانى ئێمه قسه‌بکات دایده‌خه‌ن و زمانیان ده‌بڕن و ده‌ڵێن بڕۆنه‌وه بۆ ماڵه‌وه له‌به‌رئه‌وه په‌رله‌مانى ئێمه زۆر بێده‌سه‌ڵاته‌و هى میلله‌ت نییه، هه‌موویان به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانن، چى له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان بێ ئه‌وه باسده‌که‌ن، له‌دیوه‌خان خراپتره، شه‌ڵلاى دیوه‌خان بوایه، له‌دیوه‌خان ئاغایه‌ک هه‌یه له‌سه‌ره‌وه داده‌نیشێ و قسه‌ى ده‌خوات په‌رله‌مانه‌که‌ى ئێمه زۆر له‌وه خراپتره. هاوڵاتى: ئه‌م دۆخه خراپه‌ى له‌هه‌رێم هه‌یه‌و پێنج ساڵه بودجه نه‌چۆته په‌رله‌مان که‌واته په‌رله‌مانمان بۆ چیه؟ ئه‌میر قه‌ساب: بێیته سه‌ر راستى ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌کرێت و ئێمه چاوه‌ڕوان بین له‌به‌غداوه پاره‌و موچه‌مان بێ و ئه‌گه‌ر خاڵه سنورییه‌کانى بده‌ینه ده‌ستى و ئه‌گه‌ر سوپاى تورکیا بێ و عێراق رایماڵێ و زۆربه‌ى ده‌سه‌ڵاته کوردییه‌کان زیاده‌ن، بۆ چیته چیت بۆ ده‌کات، ئێستا خه‌ڵک هاوارى لێهه‌ستاوه، موچه‌که‌مان بۆ بخه‌نه‌وه سه‌ر به‌غداو پرۆژه‌کان له‌بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاکان بکرێ، ئیتر ئه‌م ده‌سه‌ڵاتەت بۆ چیه، ده‌بێ هه‌روه‌ک ئه‌مین سندوقێک هه‌ر پاره خه‌رج بکات. به‌غدا به‌و هه‌موو پۆخڵه‌واتیه‌ى که‌تیایه‌تى و گه‌نده‌ڵى هه‌یه، به‌ڵام په‌رله‌مانه‌که‌ى توانیویه‌تى چه‌ند وه‌زیرێکى بانگهێشت بکات و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکات و چه‌ند وه‌زیرێک بڕیاریان بۆ ده‌ربکات، زۆر شتیان کردووه، به‌ڵام په‌رله‌مانه‌که‌ى ئێمه که له92ەوه هه‌مانه نه‌ک هه‌ر لێپرسینه‌وه‌یان نه‌کردووه نۆ که‌س هه‌ر بانگ نه‌کراوه، نه‌ک محاسه‌به‌ش بکرێ، من که‌متمانه‌م داوه به‌تۆ بۆ ئه‌وه‌ى ببى به‌وه‌زیر، ئه‌ى نه‌توانم متمانه‌ت لێوه‌ربگرمه‌وه ئیتر چۆن په‌رله‌مانێکم، هه‌ر له‌وه‌زیره کورده‌کانى خۆمان یه‌ک دوانێکیان لێپرسینه‌وه‌یان لێ‌کرا له‌شیعه‌و له‌سوننه‌ش. په‌رله‌مانى کوردستان هیچى پێناکرێت، (23) ئیمزا کۆکراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پرسیاری لێبکرێ، به‌ڵام ئه‌مان بێن بیانه‌وێت متمانه‌ى لێوه‌ربگرنه‌وه پێویستیان به (74) واژۆ هه‌یه، ئێ تۆ له‌و بڕوایه‌داى له‌فراکسیۆنى پارتى نه‌ک هاوپه‌یمانه‌کانیشى یه‌ک ئه‌ندامى په‌رله‌مانى پارتى ئاماده‌یه واژۆ بکات، بۆ لێپرسینه‌وه زۆرینه‌ى ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان دێنه سه‌رشاشه هه‌مووى گله‌یی هه‌یه له‌ئه‌داى ئه‌م حکومه‌ته، که هاته‌سه‌ر واژۆ کۆکردنه‌وه توانرا 24 کۆبکرێته‌وه. هاوڵاتى: پێت وایه ئه‌م حکومه‌ته عه‌قڵیه‌تى ئابورى نییه بۆ ئیداره‌دان؟ ئه‌میر قه‌ساب: عه‌قڵیه‌تى ئابورى هه‌یه بۆ حزب و تاک هه‌یه، به‌ڵام بۆ میلله‌ت و هه‌رێم و حکومه‌ت نیه‌تى، کۆمپانیاکانى حزب به‌هێز ده‌کات، تاکى ناو حزب به‌هێز ده‌کات، خۆیان له‌خه‌ڵک جیاکردووه‌ته‌وه هاوڵاتى: ده‌وترێت له‌کوردستان زیاتر له 25 ملیاردێرمان هه‌یه، ئه‌مانه خه‌ڵکى ئاسایین؟ ئه‌میر قه‌ساب: ملیۆنێریش به‌لامه‌وه سه‌یره نه‌ک ملیاردێر، چونکه ئه‌وه‌نده‌ى من تێگه‌یشتبم پێگه‌یه‌کى جوگرافى باشمان نیه، تۆ هێڵى ترانزێت نیت، هێشتا نه‌مانتوانیوه هێڵێکى ئاسنینمان هه‌بێ، رێگاوبانێکى باشمان نییه، زۆنێکى ئازادمان نیه‌و سنورێکى کراوه‌مان نیه به‌ڕووى ده‌ریادا، کشتوکاڵێکى زۆر پێشکه‌وتومان نییه، تائێستاش زۆربه‌ى سه‌وزه‌و میوه‌مان له‌ده‌ره‌وه دێ، پیشه‌سازییه‌کى گه‌وره‌مان نیه، ئه‌و عه‌قڵیەتە زانیستییه‌مان نیه ئیتر ملیاردێر لێره بۆچى و به‌چى دروستده‌بێ، پێموایه ئه‌گه‌ر دروستیش ببێ به‌سپیکردنه‌وه‌ى پاره دروستده‌بێ، هه‌موو وڵاته‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ناوەڕاست ئه‌و بانکه زۆرانه‌ى له‌وێ دروستکراون هیچى هى وه‌به‌رهێنان نیه، هه‌مووى پاره‌ى کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک سپى ده‌که‌نه‌وه ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه له‌مه، ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر حوکمن هه‌رکه‌سێک بن به‌پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و کۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ى نوێشه‌وه، هه‌رکه‌سێک ئێستا له‌په‌رله‌مان نوێنه‌رى هه‌یه‌و له‌حکومه‌ت که‌سێکى باڵاده‌سته هه‌مووى به‌رپرسه، ئینجا ئه‌م زۆر یان ئه‌و که‌م، خه‌ڵک چى به‌سه‌ردێ چى به‌سه‌ر نایه ئه‌و کێشه‌ى نیه گرنگه ئه‌وه‌یه ئه‌و قازانجى هه‌بێ. هاوڵاتى: ئێمه له‌گه‌ڵ عێراق رێکبکه‌وین باشتره که داهاتى خه‌ڵک زیاتر ده‌بێته‌وه‌و پرۆژه‌کان ده‌که‌ونه‌وه کار؟ ئه‌میر قه‌ساب: کوردستان کراوه به‌چوار به‌شه‌وه، به‌شێکى په‌یوه‌سته به‌و شوێنه‌ى تیایه‌تى، پارته کوردییه‌کان که له‌چله‌کانه‌وه دروستبوون شتێکى خراپیان فێرى ئێمه کردووه که‌بڵێین عێراقى نین، ئه‌گه‌ر تیپى تۆپى عێراق هه‌مووشى کوردبێت حه‌زده‌که‌ین بدۆڕێت ماده‌م ناوى عێراقه، خۆمان به‌عێراقى نه‌زانیوه، به‌ڵام سه‌یرى پارته‌کانى ئێران بکه به‌ئازه‌ره‌وه ، به‌لوجه‌وه، به‌تورکه‌وه، به‌کورده‌وه، به‌فارس و عه‌ره‌به‌وه که‌قسه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت ده‌ڵێت ئێرانیم، ئینجا کوردم، فارسم، عه‌ره‌بم ئێران به‌نیشتیمانى خۆى ده‌زانێ، په‌که‌که چه‌نده که‌له‌ڕه‌قه له‌گه‌ڵ تورکیادا، به‌ڵام خۆى به‌حزبێکى تورکی ده‌زانێت، ئه‌و ده‌ڵێت من جنسیه‌که‌م تورکیه، نیشتمانم تورکیایه، له‌ڕۆژئاواش هه‌روا، به‌ڵام لێره حزب بپه‌رستین وڵات نه په‌رستین نازانین عێراقین، جنسیه‌و پاسپۆرت و ته‌سکه‌ره‌که‌شى عێراقیه‌و خۆشى به‌عێراقى نازانێت. به‌دڵنیایه‌وه باشترین شت ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ عێراق رێکبکه‌وین، چونکه یه‌که‌م و کۆتایی هه‌رده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبکه‌وین چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌و تاران رێکده‌که‌وى تێناگه‌م کوردستان جیاده‌که‌یته‌وه، دەیخه‌یته سه‌ر ئێران تورکیا، ده‌کرێت ئه‌مه، ناشکرێت و لێشت قبوڵناکرێت. عێراق ده‌وڵه‌ته که‌بارودۆخى دارایی خراپ بێ له‌به‌ر ئێمه باشى ناکات له‌به‌ر خۆیه‌تى، مانگى رابردوو وه‌زعى خراپ بوو بڕیارێکى به‌په‌رله‌مان ده‌رکرد که ده‌بێ له‌ناوخۆ قه‌رزبکات، ئێستا له‌ده‌ره‌وه قه‌رزده‌کات، مه‌جالى ئه‌وه‌ى هه‌یه بارى ئابورى خۆى چاک بکات، ئه‌ى ئێمه چى ئه‌گه‌ر عێراق فه‌تى کرد بائێمه‌ش فه‌ت بکه‌ین، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبکه‌وین وه‌زعمان له‌ڕوى ئابورییه‌وه زۆر باشتر ده‌بێ، چونکه ئه‌و له‌به‌ر بنه‌ماو نه‌خشه‌یه‌کى ئابورى کارده‌کات. هاوڵاتى: ئه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کابینه‌ى نۆیه‌م ئه‌مه‌ى مه‌سرور بارزانى ئه‌و نه‌خشه ئابورییه‌ى هه‌یه؟ ئه‌میر قه‌ساب: حکومه‌تى کوردستان له 91وه تائێستا نه‌یبوه که‌ى ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ى ده‌بێ نازانم، زۆرجار ئێمه وه‌کو سه‌ندیکاى ئابوریناسى کوردستان هه‌موو جارێ یه‌کێک له‌و پێشنیارانه‌ى له‌ڕاپۆرتى خۆمان بۆ بودجه نووسیومانه تکایه پاره‌یه‌ک وه‌ک یه‌ده‌گ دابنێن بۆ لافاوه، بومه‌له‌رزه‌یه بۆ شتێکى ئاوایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پارانه‌ى جاران ده‌هات ته‌خشان و په‌خشان نه‌کرایه‌و وه‌ک یه‌ده‌گ دابنرایه بۆ ئه‌م قه‌یرانه سودى ده‌بوو، ئێستا به‌رنامه‌ت نیه، مانگى داهاتوو چۆن موچه ده‌ده‌یت، چۆن ده‌بى به‌ده‌وڵه‌وت، چۆن حوکمڕانى ده‌که‌یت و داواى سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌یت که به‌رنامه‌ى مانگێکت هه‌بێت. به‌شێوه‌یه‌کى گشتى حزب که‌دێته سه‌ر ده‌وڵه‌ت واده‌زانێ پاره‌ى ده‌وڵه‌ت پاره‌ى حزبه، هه‌موو حزبه‌کان واده‌که‌ن، جیاوازیه‌کى زۆر هه‌یه له‌نێوان ئێمه‌و وڵاتانى پێشکه‌وتوو، ئه‌وان ئه‌وه‌ى کارى بۆ ده‌که‌ن بۆ خه‌ڵکه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێمه کارى بۆ ده‌که‌ن بۆ حزبه، وه‌کو ئه‌وه وایه باوکێک بێت تۆ گه‌وره‌بیت و ئیش بکه‌یت له‌به‌رده‌رگا وه‌ستابێ پاره‌ت لێوه‌ربگرێ، کاکه من ئیشم کردوه‌و ماڵ و منداڵم هه‌یه، نه‌خێر من باوکتم ده‌بێ بیده‌ى به‌من، ئێستا حکومه‌تى هه‌رێم به‌مجۆره‌یه به‌مده‌سته ده‌تداتێ به‌ده‌سته‌که‌ى تر لێت وه‌رده‌گرێته‌وه. له‌وانه‌یه که‌متر ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داره‌کانداو زۆربه‌شیان پاره‌ى حزبه پێیان، به‌ڵام تۆ کورى ئه‌م وڵاته‌ى و موچه‌خۆریت رۆژێک به‌پاشه‌که‌وت، رۆژێک به‌لێبڕین ده‌یکه‌ن. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر تۆ سه‌رۆکى حکومه‌ت بیت له‌ڕووى ئابورییه‌وه چى ده‌که‌یت؟ ئه‌میر قه‌ساب: له‌هه‌موو دنیادا حکومه‌ت ئه‌وه‌یه کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکى سیاسى له‌ڕێگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌چنه ئه‌و شوێنه، به‌ڵام ئه‌م خه‌ڵکانه پێوسته کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکى ته‌کنۆکرات له‌خۆیان کۆبکه‌نه‌وه که‌به‌قسه‌یان بکه‌ن من راوێژکارم بۆ چیه ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ى نه‌که‌م. با ئه‌نجومه‌نێکى پلاندانانمان هه‌بێت ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى که قازانج ده‌که‌ن و پاره‌یان هه‌یه ئه‌مانه پاره‌که‌یان بێته‌وه ئه‌نجومه‌نه‌که نه‌ک وه‌کو ئێستا ده‌چێته وه‌زاره‌تى دارایی، له‌وێشه‌وه نازانرێ چى لێده‌کرێت و چۆن موچه دابه‌ش ده‌که‌ن، ئه‌مانه بێن وه‌زاره‌ته خه‌ده‌میه‌کان ته‌مویل بکه‌ن و پلانیان بۆ دابنێن له‌هه‌موو دنیاشدا له‌ناو ده‌وڵه‌تدا کۆمه‌ڵێک حکومه‌تى بچوک هه‌یه مه‌سه‌له‌ن ئه‌نجومه‌نى شه‌ڕ هه‌یه له‌سه‌رکرده‌ى هه‌موو هێزه‌کانى تیایه، ئاسمانى، زه‌وى، ئاوى، وه‌زاره‌تى ناوخۆ، به‌رگرى ئه‌مانه ئه‌نجومه‌نێکى دروستکردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر شه‌ڕ دروست بوو یان ئه‌نجومه‌نى پلاندانانیان هه‌یه پێویستمان به‌وه‌یه. هاوڵاتى: خه‌ڵک بێزاره له‌ڕووه ئابوریه‌که‌وه چى بکات بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره بۆ نموونه که‌سێک موچه‌ى 500 هه‌زاره چى بکات؟ ئه‌میر قه‌ساب: ده‌بێت به‌رنامه‌یه‌ک دابنێت بۆخۆى، خۆى بگونجێنێت له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌که‌و ئه‌و داهاته‌ى دێته ده‌ستى بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له‌مانگێکدا چوار جار گۆشتى خواردبێت، ده‌بێت بیکات به دووجار، یان مانگى کراسێکى کردبێت ده‌بێت سێ مانگ جارێ، بێ له‌وانه‌یه تۆ بڵێى خه‌ڵک بۆ راناپه‌ڕێ، خراپترین ده‌سه‌ڵاتى کوردى له‌باشترین ده‌سه‌ڵات له‌و حوکمڕانیه‌ى به‌عس کردى ئه‌نفال و کیمیابارانى کوردى کرد ئه‌وه دێنێته‌وه یادى خۆى ده‌سه‌ڵاته کوردیه‌که‌ى پێ باشتره، ئێستا جیلێک پێگه‌یشتووه ته‌مه‌نى (25) ساڵه ده‌سه‌ڵاتى حزبى به‌عسى نه‌دیوه، ده‌سه‌ڵاتى بێگانه‌ى نه‌دیوه، بۆ نمونه ده‌سه‌ڵاتى ئێرانى دیوه جیله کۆنه‌که هێشتا ترسیان هه‌یه‌و ئه‌وانه بیرى نه‌وه‌کانیان ده‌خه‌نه‌وه. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر ساڵى داهاتوو له‌گه‌ڵ حکومه‌تى به‌غدا رێکبکه‌وین؟ بارودۆخى ئابوریمان له‌ئێستا باشتر ده‌بێ؟ ئه‌میر قه‌ساب: به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه ده‌زانیت بۆ ئێستا کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م لێره ده‌کرێ، بۆ نمونه ته‌ماته مه‌وسیمى پێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ باشور‌و ناوه‌ڕاست جیاوازتره، ئه‌گه‌ر رێگره سیاسییه‌که نه‌بێ، جوتیاره‌که ته‌ماته‌که ده‌نێرێت بۆ ئه‌وێ، گه‌نمه‌که‌ش به‌هه‌مان شێوه جموجوڵه ئابورییه‌که‌ى باشتریش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌بێت گه‌شبین بین.
هاوڵاتى په‌رله‌مانتارێک له په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند: "له قسه‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌ت ئه‌مه‌م ده‌ستکه‌وت ئه‌گه‌ر رێگری له قاچاخ چێتی بگیرێت ئه‌گه‌ری دوو ئیداره‌یی و شه‌ڕی ناوخۆ هه‌یه". عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له فراکسیۆنی گۆڕان له میانی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستان چه‌ند سه‌رنجێکی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی موچه خسته‌روو رایگه‌یاند:" به پێداچوونه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کانی دۆسیه‌ی نه‌وت ته‌نیا به خه‌رجی کۆمپانیا ئیستسمارییه‌کان که گه‌نده‌ڵی ده‌کرێت له به‌رهه‌م هێنانیا ده‌توانرێت له ساڵێکدا 500 ملیۆن دۆلار بگه‌ڕێته‌وه، له فرۆشتنی نه‌وتی خاو‌دا له شه‌ش ساڵی رابردوودا به شێوه‌ی نایاسایی کۆی ئه‌م پرۆسه‌یه دراوه‌ته ده‌ست هاوڵاتییه‌کی پاکستانی به‌ناوی (مورته‌زا لاخانی) به‌ویستی خۆی داشکانی کردووه له 11% به‌ڕێکردنه‌وه‌ی ئه‌مه و به کێبڕک مانگانه 65 ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه". عه‌لى حه‌مه ساڵح راشیگه‌یاند:" به‌ستنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێم به تورکیاوه، له ساڵێکدا دراوه زیاتر له یه‌ک ملیار دۆلاره پشکی کۆمپانیای کار رێژه‌که‌ی 40% و به 250 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه". ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، له رابردوودا زۆر هاوارى کردووه له سه‌ر قاچاخ چیه‌کان 12 مانگه هاوار ده‌کات، عه‌لى حه‌مه ساڵح وتیشى:" ئێستاش به‌سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌ی ده‌ڵێم ناوی هه‌رچی کۆمپانیا و هه‌رچی به‌رپرسه، وه ئه‌وانه‌ی نووسینگه‌یان هه‌یه له بازار و قاچاخ چێتی ئه‌که‌ن ده‌یخه‌مه به‌رده‌ستان، قبوڵکراونیه به‌رپرسێک شه‌وی ملیۆنێک دۆلار بدزێ، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رێک 700 هه‌زار به 50 رۆژ پێینه‌درێت. هاوکات، پرسیاری کرد له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی، " ئه‌گه‌ر به‌رپرسێک شه‌وی ملیۆنێک دۆلار نه‌خوات ئیتر ئه‌بێت کوڕی ئه‌م وڵاته بکوژێت؟" عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که" له قسه‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌ت ئه‌مه‌م ده‌ستکه‌وت، ئه‌گه‌ر رێگری له‌و قاچاخ چێتیه بگیرێت ئه‌گه‌ری دوو ئیداره‌یی و شه‌ڕی ناوخۆ هه‌یه". ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشکراشیکرد،"پڕۆژه‌یه‌ک 100 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت به دوو قات حسابی ده‌که‌ن له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان، ته‌نیا به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سکیوریتی له کۆمپانیای به‌رپرسه حزبییه‌کان بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، 150 ملیۆن دۆلاری ساڵانه ده‌گه‌ڕێته‌وه". عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ته‌نیا به گۆڕێنه‌وه‌ی دۆلار به دینار بانکێک 118 ملیار دیناری له ساڵێکدا ده‌ستکه‌وتووه.
ھاوڵاتی ئه‌بو فه‌دک، ناسناوى پیاوێکى هه‌واڵگریى و سه‌ربازیى سه‌ر به‌ئێرانه له‌عێراق به‌ناوى «عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌داوی»، ئه‌م پیاوه سەروو پەنجا ساڵە، به‌تارماییه‌که‌ى قاسم سوله‌یمانى به‌رپرسى پێشووى فه‌یله‌قى قودسى ئێران ده‌ناسێندرێت. عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌داوی نازناوى ئه‌بو فه‌دک یان بە»خاڵ» ناسراوه له‌نێو هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى و به‌جێگرەوەی قاسم سلێمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس ده‌ناسرێت له‌عێراق. دوابه‌دواى کوشتنى قاسم سلێمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، ئه‌بو فه‌دک له‌عێراق و ریزه‌کانى ناو حه‌شدى شه‌عبى زیاتر ده‌رکه‌وت، به‌تایبه‌ت ئه‌م که‌سه سه‌رپه‌رشتارى سه‌ربازى که‌تائیبى حزبوڵایه له‌عێراقدا که‌ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا به «مه‌ترسیترین» که‌سى داده‌نێت دواى ئه‌بومەهدی موهه‌ندیس. ئه‌بو فه‌دک پیاوێکى قژ ماش و برنجییه، ئاماده‌کراوه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى ئه‌بومه‌هدى موهه‌نیس که له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه متمانه‌پێکراوترین که‌سه که‌جێگه‌ى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسیان بۆ بگرێته‌وه. کوشتنى سوله‌یمانى و ئه‌بو موهه‌ندیس له‌عێراقدا هه‌نگاوه‌کانى ئێرانى خێراتر کردووه که‌ئه‌و بۆشاییه‌ى له‌سه‌رکرده‌ى حه‌شد له‌عێراق دروستبووه بۆیان پڕبکاته‌وه. فه‌دک له‌ماوه‌ى شه‌ڕى داعشدا له‌ساڵى ٢٠١٥، وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کى لێهاتوو ناوى ده‌رکرد، وه‌ک پاڵه‌وان له‌شه‌قامى عێراقدا باس ده‌کرا، به‌تایبه‌ت کاتێ له‌چه‌ند به‌ره‌یه‌کى سه‌خته‌وه له‌سه‌ر سنوورى عێراق و سوریا سه‌رکه‌وتنى گه‌وره‌ى تۆمار کرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌مریکییه‌کانه‌وه به‌تارمایى سوله‌یمانى پێناسه ده‌کرێت. خاڵ، له‌ساڵى ٢٠٠٣ یه‌کێک بووه له‌دامه‌زرێنه‌رانى یه‌که سه‌ربازییه‌کانى که‌تائیبى حزبوڵا له‌عێراق و راوێژکار بووه‌و له‌دوایین هێرشى خۆپیشانده‌رانى به‌غداش بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌مانگى ١٠ى ساڵى رابردوو، خاڵ له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه به‌که‌سێکى تێکده‌ر له‌عێراق وه‌سفکراوه. خاڵ له‌ئێستادا سوپاسالارى حه‌شدى شه‌عبیه‌و ده‌سه‌ڵاتێکى ره‌هاى له‌بوارى سه‌ربازیى و لۆجستى و په‌یوه‌ندییه سیاسیی و سه‌ربازییه‌کاندا هه‌یه‌و ئه‌و بودجه‌یه‌ى حکومه‌تى عێراق ته‌رخانى کردووه بۆ حه‌شدى شه‌عبى به‌کۆنتڕۆڵى ئه‌ودا تێپه‌رده‌بێت، ئه‌مریکاش پێیوایه خاڵ رۆڵى هه‌یه له‌موشه‌کبارانکردن و به‌ئامانجکرنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکاداو ئێران چى بوێت پێى ئه‌نجامده‌دات. ئه‌مریکا حزبوڵاى عێراق تۆمه‌تبار ده‌کات به‌ئه‌نجامدانى هێرشى مووشه‌کى بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزو په‌لاماردانى نێرده دیپلۆماسییه‌کان له‌عێراق، هه‌ر بۆیه رۆژى هه‌ینى 2ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق له‌گه‌ڵ خاڵ، سوپاسالارى حه‌شدى شه‌عبى کۆبووه‌ته‌وه‌و باسى پرسى ئه‌منى و ئاشتییان کردووه له‌عێراقدا. به‌پێى راگه‌یەندراوێکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى که رۆژى هه‌ینى 2ى تشرینى یه‌که‌مى 2020 بڵاوکراوه‌ته‌وه، عه‌بدولعه‌زیز محه‌ممه‌داوى (ئه‌بو فه‌ده‌ک، خاڵ)، سوپاسالارى حه‌شدى شه‌عبی، له‌باره‌گاى ده‌سته پێشوازیى له جێنین بلاسخارت، نوێنه‌رى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌عێراق کردووه‌و هه‌ردوولا باسیان له‌ڕه‌وشى ئه‌منیى عێراق و گه‌ڕان به‌دواى چه‌کدارانى داعشدا کردووه. هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا عه‌بدولعه‌زیز محه‌ممه‌داوى (خاڵ) باسى ئه‌وه‌ى کردووه که «ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى دامه‌زراوه‌یه‌کى فه‌رمییه‌و سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تى عێراقه‌و ملکه‌چى بڕیاره‌کانى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کانه«، که مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق فه‌رمانده‌یه‌تى. هه‌روه‌ها عه‌بدولعه‌زیز محه‌ممه‌داوى (ئه‌بو فه‌ده‌ک) جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که حه‌شدى شه‌عبى به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌کانى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خێزانه ئاواره‌کان. هه‌وڵێکى ئه‌منى و خزمه‌تگوزاریى زۆرى داوه بۆ ره‌خساندنى که‌شێک تێێدا پرسى ئاواره‌کان له‌عێراقدا کۆتایى بێت. ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ى نوێنه‌رى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌عێراق ناڕه‌زایى و ره‌خنه‌ى خۆپیشانده‌رانى عێراقى لێکه‌وته‌وه، له‌کاتێکدا ئێستا یادى تێپه‌ڕبوونى ساڵێک به‌سه‌ر ده‌ستپێکردنى خۆپیشاندانه‌کانى ساڵى رابردوو ده‌که‌نه‌وه. خۆپیشانده‌رانى عێراق، خاڵ تۆمه‌تبارده‌که‌ن به‌هێرشکردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ران و کوشتنیان که به‌پێى ئامارى فه‌رمى حکومه‌تى عێراق (556) که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزیکه‌ى (20) هه‌زار که‌سى دیکه‌ش برینداربوون. نێرده‌ى یونامى بۆ عێراق له‌پێگه‌ى خۆى له‌تویته‌ر په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و رایگه‌یاند «بێلایه‌نى و سه‌ربه‌خۆیى له‌کرۆکى ئه‌رکى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه که‌ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه ئێمه به‌شێوه‌یه‌کى به‌رفراوان له‌گه‌ڵ چه‌ندین لایەنی په‌یوه‌ندیداردا به‌شدارین له‌گه‌ڕان به‌دواى ئاشتیدا، گفتوگۆ تاکه چاره‌سه‌ره‌و توندوتیژى و تۆقاندن بێهوده‌یه«. کۆبوونه‌وه‌ى جنێن بلاسخارت، نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌عێراق له‌گه‌ڵ سوپاسالارى حه‌شدى شه‌عبى و فه‌رمانده‌ى که‌تائیبى حزبوڵا له‌باره‌گاى که‌تائیبى حزبوڵاى عێراقى لێکدانه‌وه‌ى جیاوازى بۆ کراوه‌و به‌شێک له‌شرۆڤه‌کارانى سیاسى پێیانوایه که خاڵ ده‌یه‌وێت ئه‌و گومانانه‌ى له‌سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌کى کاتییش بێت بیڕه‌وێنێته‌وه‌و به‌شێکیش ده‌ڵێن عێراق به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌ڕوات به‌بۆنه‌ى نزیکبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق که‌بڕیاره له 6ى حوزه‌یرانى ساڵى داهاتوو ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌شێک له‌میدیا عێراقییه‌کان باس له‌وه‌ده‌که‌ن، بلاسخارت ده‌ستیکردووه به‌نێوه‌ندگیریى له‌نێوان حکومه‌ت و حه‌شدى شه‌عبى به‌ڕاسپارده‌ى ئه‌مریکاو مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق. هه‌رچه‌نده ئاسۆى کارى داهاتووى ئه‌بو فه‌دک به‌ته‌واوى روون نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام پۆسته به‌هێزه‌که‌ى که سوپاسالارى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبیه‌و فه‌رمانده‌ی که‌تائیبى حزبوڵایه، بۆ له‌مه‌ودوا جوڵه نهێنییه‌کانى به‌رانبه‌ر به‌ئه‌مریکا و هێزه بیانییه‌کان ده‌ستپێده‌کات به‌فه‌رمانى فه‌یله‌قى قودسى ئێران. خاڵ، په‌یوه‌ندییه‌کى زۆر به‌هێزى هه‌بووه له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس، دواى کوژرانیان، خاڵ له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ له‌سه‌ر گۆڕى سوله‌یمانى و موهه‌ندیس ده‌بینرێت. هه‌رچه‌نده مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق چه‌ندین رێکارو بڕیارى جیاوازى ده‌رکردووه له‌به‌رانبه‌ر حه‌شدى شه‌عبیدا، به‌ڵام تائێستا نه‌یتوانیوه به‌ر له‌هێرشه موشه‌کییه‌کانیان بگرێت له‌عێراقدا، ئه‌مه‌ش کازمى تووشى ئیحراجى کردووه. مسته‌فا کازمى له‌دوا هه‌وڵیدا فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقى نارده ئێران و له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆک کۆمارى عێراق و جه‌واد زه‌ریفى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گفتوگۆى کردووه‌و داواى لێکردوون تاران رۆڵى له‌سه‌قامگیرى عێراقدا هه‌بێت و کۆتایى بهێندرێت به‌هێرشه موشه‌کى و کرده سه‌ربازییه‌کان بۆ سه‌ر نوێنه‌رایه‌تى و ناوه‌نده دبلۆماتییه‌کان له‌عێراقدا تا ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌ندرێته‌وه بۆ فه‌رمانده‌کانى حه‌شدى شه‌عبى له‌عێراقدا، به‌ڵام نازانرێت ئایا جێبه‌جێ ده‌کرێت یان نا؟
شاناز حه‌سه‌ن خوێندنى ئه‌مساڵ به‌شێوه‌ى سیستمى ئه‌لیکترۆنى به‌رده‌وام ده‌بێت بێجگه له‌قۆناغه‌کانى یه‌ک و دووى سه‌ره‌تایى و دوانزه‌ى ئاماده‌یى که به‌شێوه‌ى ئاسایى خوێندن له‌پۆله‌کاندا ده‌ستپێده‌که‌ن. ئەوەش بەھۆی کاریگەریەکانی بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا. عه‌بدولڕه‌زاق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رى کاروبارى ته‌کنیکى و ئه‌زمونه‌کان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «ئێمه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆده‌بینه‌وه‌و به‌رده‌وام ئاگادارى پێشهاته‌کان ده‌بین، بۆیه بڕیار درا به‌هه‌مان شێوه‌ى وه‌رزى دووه‌مى خوێندنى ساڵى پار ئه‌مساڵیش خوێندن بکرێته ئۆنلاین و به‌رده‌وام بێت». هه‌موو ساڵێک له‌ناوه‌ڕاستى مانگى ئه‌یلول پرۆسه‌ى خوێندن له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌ستپێده‌کاته‌وه، به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا و وه‌ک رێگه‌یه‌ک له‌ته‌شه‌نه‌نه‌کردنى ڤایرۆسه‌که وه‌ک زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان چه‌ندین مانگ که‌ره‌نتین راگه‌یه‌نرا و به‌هۆیه‌وه وه‌رزى دووه‌مى خوێندنى ساڵى 2019 راگیرا‌و به‌سیستمى ئۆنلاین (ئه‌لیکترۆنى) خوێندنى ئه‌و ساڵه به‌کۆتا هات. وه‌زاره‌تى په‌ره‌ورده‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ خوێندنى ساڵى 2020 به‌هه‌مان شێوه‌ى وه‌رزى دووه‌مى ساڵى رابردوو به‌شێوازى سیستمى ئۆفلاین له 27ى مانگى ئه‌یلوله‌وه ته‌نیا قۆناغى 12ى ئاماده‌یى له‌خوێندنگه‌کاندا خوێندنیان ده‌سیپێکردووه‌و له 10/10/2020یشه‌وه پۆله‌کانى یه‌ک و دووى سه‌ره‌تایى ده‌ست به‌خوێندن ده‌که‌ن. هه‌ره‌وها به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌زموونه‌کان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد»ته‌نیا پۆلى یه‌ک و دووى سه‌ره‌تایى و دوانزه‌ى ئاماده‌یى له‌ناوه‌نده‌کانى خوێندندا به په‌یڕه‌وکردنى ته‌واوى رێنماییه خۆپارێزییه‌کان خوێندن ده‌که‌ن و ته‌واوى قۆناغه‌کانى دیکه به سیستمى ئه‌لیکترۆنى تا کاتێکى نادیار به‌رده‌وام ده‌بن». ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه«راسته قۆناغه‌کانى یه‌ک و دوو زۆر منداڵن، به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن به‌سیستمى ئه‌لیکترۆنى خوێندن بکه‌ن و بۆیه هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان له‌ناوه‌نده‌کانى خوێندندا کراوه بۆ پاراستنیان له‌ڤایرۆسه‌که«. له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌شارى وهانى وڵاتى چین و ته‌شه‌نه‌کردنى به‌هه‌موو وڵاتانى جیهاندا له‌مانگى ئازارى 2019دا له‌هه‌رێمى کوردستاندا ڤایرۆسه‌که بڵاوبۆوه‌و تائێستا له‌هه‌رێمى کوردستان (49) هه‌زار و (628) تووشبوى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراون، له‌و ژماره‌یه (31) هه‌زار و (672) که‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌و هه‌زار و (807) تووشبویش مردوون. ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره وتیشى» لاى ئێمه ته‌ندروستى مامۆستا‌و کارمه‌ندو خوێندکار له‌خوێندن گرنگتره، به‌ڵام ئه‌م به‌رنامه‌یه کاته‌که‌ى دیاریکراو نیه، چونکه ڤایرۆسى کۆرۆنا نازانرێت که‌ى کۆتایى پێدێت، بۆیه به‌پێى بارودۆخه‌که ده‌کرێت گۆڕانکارى له‌سیستمى خوێندندا بکرێت». عه‌بدولڕه‌زاق، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه «له‌ڕێگه‌ى که‌ناڵى په‌روه‌رده‌ییه‌وه هه‌موو ئاماده‌کارییه‌ک کراوه بۆ خوێندنى ئه‌لیکترۆنى». ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه«ناتوانین بڵێین سیستمى ئه‌لیکترۆنى، ته‌واو هاوشێوه‌ى خوێندنه له‌پۆله‌کاندا، به‌ڵام وه‌رزى دووه‌مى ساڵى رابردوو، ئه‌نجامێکى باشى هه‌بوو، بۆیه له‌به‌ر بارودۆخه‌که ده‌توانین به‌و شێوازه به‌رده‌وام بین له‌خوێندن، له‌وه باشتره خوێندنى ساڵێک بفه‌وتێت». ئاسۆ عومه‌ر، مامۆستاى قۆناغى بنه‌ڕه‌تى، له لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «ناتوانین بڵێین سیستمى ئه‌لیکترۆنى ته‌واو له‌ئاستى پێویستدایه‌و باشتره له‌خوێندن له‌پۆلدا، به‌ڵام بارودۆخه‌که وایکردووه پێویسته ئه‌و سیستمه له‌به‌ر سه‌لامه‌تى په‌یڕه‌و بکرێت». وه‌ک مامۆستایه‌کى بنه‌ڕه‌تى وتى «ئێمه له‌به‌ر داهاتووى خوێندکاره‌کان، حه‌زده‌که‌ین به‌رده‌وام بێت به‌هه‌ر شێوازێک بێت، به‌ڵام به‌وه‌رزى دووه‌مى ساڵى رابردوودا دیاره که به‌دڵنیاییه‌وه جیاوازى هه‌یه‌و جیاوازییه‌که‌ش زۆره«. ئاسۆ عومه‌ر ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه «کاریگه‌رییه‌که له‌سه‌ر قۆناغى سه‌ره‌تایى زۆر زۆره، چونکه ئه‌وان ته‌مه‌نێکن پێویسته له‌سه‌ره‌تاییه‌وه فێربکرێن و په‌روه‌رده بکرێن». دڵشاد عومه‌ر ، به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «به‌ڕه‌چاوکردنى بارودۆخى ڤایرۆسى کۆرۆناو ئه‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه‌ى که‌هه‌یه‌تى، خوێندنمان کردۆته سیستمى ئەلیکترۆنی، واته خوێندکار یه‌ک جار ده‌توانێت هه‌موو بابه‌ته ئاماده‌کراوه‌کان بکاته ناو کۆمپیته‌ر یان ئایپاده‌که‌یه‌وه و هه‌موو کاتێک پێویستى به‌ئینته‌رنێت نابێت، یاخود رۆژانه له‌کاتێکدا بابه‌ته‌کان گوێ لێبگرێت له ته‌له‌فزیۆنى په‌روه‌رده‌ییه‌وه«. سیستمەکە له‌خوێندنى ئه‌مساڵدا له‌ئێستادا له‌قۆناغى چاودێریدایه‌و دواتر بڕیار ده‌درێت که به‌و سیستمه به‌رده‌وام ده‌بن یاخود نا. دڵشاد عومه‌ر روونیکرده‌وه‌و وتى «ئێستا پۆلى دوانزه خوێندنیان ده‌ستپێکردووەو تا (14) رۆژ له‌تاقیکردنه‌وه‌دا ده‌بێت، بزانین ئه‌نجامه‌که‌ى چۆن ده‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه بڕیار ده‌ده‌ین که‌به‌رده‌وام بین به‌و سیستمه یاخود رابگیرێت، چونکه ناکرێت له‌به‌ر پرۆسه‌ى خوێندن ببینه ناوه‌ندێک بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که، بۆیه به‌رده‌وام دیراسه ده‌کرێت و به‌پێى ئه‌نجامه‌کان هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌که‌ین و پلانى دواتر داده‌نرێت». به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد، له 10ى مانگى 10وه قۆناغى یه‌ک و دووى سه‌ره‌تایى له‌خوێندنگه‌کاندا ده‌ستده‌که‌ن به‌خوێندن و وتى «به‌په‌یڕه‌وکردنى رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان له‌خوێندنگه‌کاندا، قۆناغى یه‌ک و دوو و ئه‌و خوێندنگایانه‌ش که‌خوێندکاریان که‌مه، رێگه‌یان پیده‌درێت تا (15) رۆژ بچنه خوێندنگه‌کان تابزانرێت بارودۆخه‌که چۆن ده‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه بڕیار بۆ مانگه‌کانى دیکه ده‌درێت». دڵشاد عومه‌ر ، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، بۆ زامنکردنى سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامى خوێندنى ئه‌مساڵ جا به‌هه‌ر شێوازێک بێت، «پێویسته زامنى مافى موچه‌ى مامۆستیان بکرێت، ئه‌وکات ده‌توانرێت پرۆسه‌ى خوێندن به‌رده‌وام بێت». سه‌ردار حه‌مه ره‌شید، سه‌رپه‌رشتیارى یه‌که‌مى په‌روه‌رده‌ى رۆژئاوا، له لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «وه‌زاره‌تى په‌روه‌دره به راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ییه‌کان ئه‌م سیستمه‌ى جێبه‌جێکردووه و ویستویه‌تى سیستمێک بدۆزێته‌وه، له‌به‌رژه‌وه‌ندى خوێندکاران بێت، نه‌ک وه‌ک پێشتر به‌هۆى بایکۆت و مانگرتن و ڤایرۆسه‌که‌ش له‌ساڵى رابردوو کاردانه‌وه‌ى هه‌بووه له‌سه‌ر خوێندکاران و له‌زانکۆکاندا کاریگه‌ریه‌که‌ى ده‌رکه‌وتووه«. هه‌وه‌ها وتیشى «باشترین ئامراز بۆ خوێندن له‌ئێستادا ئه‌م سیستمه بووه، به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناوه، که‌ئه‌مه واده‌کات که‌مێک له‌برینه‌کانى خوێندن ساڕ‌ێژ بکات». سه‌ردار حه‌مه سه‌عید ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه«ئه‌م سیستمه لایه‌نى باشه‌و خراپه‌شى هه‌یه، چونکه بێگومان خوێندنى ناوپۆل گونجاوتر و سه‌رکه‌وتوو تره، له‌ڕووى په‌روه‌رده‌یى و تواناى قوتابیه‌که‌وه، که‌تواناى وه‌ڵامدانه‌وه‌و هه‌ستکردن و کۆمه‌ڵایه‌تى بوون که‌مده‌کاته‌وه‌و تێگه‌یشتنه‌کان ئاڵوگۆڕ ده‌کات، بۆیه له‌ئۆنلایندا ئه‌وە ده‌رنابڕێت و خوێندکار فێرى نابێت و ناتوانێ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاسته‌که‌ى بکه‌یت». ئه‌م سه‌رپه‌رشتیاره جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه «ساڵى رابردوو هیچ ئاماده‌کارییه‌ک نه‌کرابوو بۆ سیستمى ئەلیکترۆنی، به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌واوى ئاماده‌کارییه‌کان کراوه، بۆیه سیستمه‌که سه‌رکه‌وتوو تر ده‌بێت».
ھاوڵاتی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هێرشە موشەکیەکەی هەینی رابردووی هەولێر، پەنجەی تۆمەت رادەکێشن بۆ وەعد قەدۆ کەکوردێکی شەبەکەو وتەبێژی هێزەکانی لیواى (٣٠) حەشدى شەعبیەو لەلیستی تیرۆری ئەمریکادایە. دوای هێرشەکان وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەو موشەکانەى ئاڕاستەى هەولێر کراون لەسنورى لیواى (٣٠)ى حەشدى شەعبیەوە بووە. چەد رۆژێک دواتر هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی وت کە ئەوان وەعد قەدۆ بە تۆمەتبار دەزانن کە لەپشتی هێرشەکەوە بووە. لیوای (30) حەشدی شەعبی کەهەموویان شەبەکن و هه‌واداری ئێرانن ماوەی چەند ساڵێکە بەردەوامە لەبێزارکردنی دانیشتوانی دەشتی نەینەوا بەمەبەستی پته‌وکردنی کاریگەریی خۆی لەو ناوچە زۆرینەیە سوننەیە. شەبەک بە نەتەوەی کورد هەژمار دەکرێن و لەنزیکەی (70) گوندی دەشتی نەینەوا لەخۆرئاوای هەولیر نیشتەجێن و زۆرینەیان شیعە مەزهەبن و شێوەزاری قسەکردنیان سەر بە شێوەزاری گۆرانە. دوای گرتنەوەی موسڵ لەچنگی داعش لەساڵی 2017، حەشدی شەعبی دەستی گرت بەسەر ناوچەیەکی بەرفراوانی نەینەوا، لیوایەکیان پێکهێنا بۆ شەبەک کەنزیکەی (500) چەکدار دەبوون، بەسەرۆکایەتی وەعد قەدۆ (ئەبو جەعفەر شەبەکی) بەڵام کاتێک مستەفا کازمی بوو بەسەرۆک وەزیران لەفەرماندەی هێزەکە دوری خستەوە بەهۆی زۆری سکاڵا‌و گازەندەکان لەسەری، کەسێکی تر لەجێگەی دانرا، بەڵام دواتر وەعد بوو بەوتەبێژی هێزەکە. هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەتی راگەیاند، «وەعد قەدۆ، سەرکردەی حەشدی شەعبی لەپشت هێرشە موشەکییەکەی سەر شاری هەولێرە». وتیشی «وەعد عەدۆ لەلایەن هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحەوە پشتگیری دەکرێت و ناویشی لە لیستی سزادراواندایە، چەندین تاوانی لەناوچەکانی ژێردەستی لیوای (30) هێزەکانی عێراق ئەنجامداوەو سەرپەرشتی کردوون». زێباری ئاماژەی بەوە کردووە، رووداوی موشەکەکانی هەولێر بەپلەی یەکەم نامەیەک بوو بۆ ئەمریکاو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەوڵێکیشە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی ئەمریکاو ئێران لەسەر خاکی عێراق. ساڵی پار وەزارەتی دارایی ئەمریکا سزای سەپاند بەسەر فەرماندەی فەوجی (30) وەعد قەدو (ئەبو جەعفەر شەبەکی) لەسەر ئەنجامدانی «گەندەڵی و پێشێلکاریی جددیی مافی مرۆڤ». وەزارەتەکە رایگه‌یاند «ئەندامانی دانیشتووانە ناوخۆییەکە دەڵێن فەوجی (30) بەرپرسە لەتاوانی گەورەی وەک تۆقاندنی جەستەیی و دزی و رفاندن و دەستدرێژی سێکسی.» چاودێران دەڵین سەرباری هەوڵەکانی وەستاندنی گێچەڵکردنی میلیشیاکە بەدانیشتووانە ناوخۆییەکە، هێشتا میلیشیاکان بەردەوامن لەخاوکردنەوەی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاشتی. حەشدی شەبەک و میلیشیاکانی سەر بەئێران وەک کەتائیبی ئیمام عەلی و کەتائیب حزبوڵا‌و سەرایا خوراسانی کێشەی سەرەکین لەبەردەم ئاشتی و گەڕانەوەی ئاوارەکاندا بۆ دەشتی نەینەوا. بەهۆی ئەو پشێوییه‌ی کەساڵی رابردوو دروستبوو لەبەغدا لەسەر دروستکردنی حکومەتی نوێ و بەردەوامبوونی خۆپیشاندانە مەدەنییەکان، وایانکردووە کەس ئاگای لەپێشێلکارییەکانی ئەو میلیشیایانە نەبێت کەدژ بەدانیشتووانە ناوخۆییەکە ئه‌نجامیده‌ده‌ن. ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی وەعد قەدۆو هێزەکەی دەکرێن ئەوەیە کەهەوڵی بەرتەسککردنەوەی ئازادییە گشتی و کەسییەکان دەدەن لەدەشتی نەینەوا، هەروەها سەپاندنی باج و ئەنجامدانی پشکنینی ماڵ بەبێ فەرمانی دادگا یەکیکی ترە لەکارەکانیان. چەندین دانیشتووی ئاوارەی دەشتی نەینەوا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا له 6ی شوباتی ئەمساڵ بۆ سەرکۆنەکردنی رەوشی نەبوونی یاسا و سەرکۆنەکردنی ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی میلیشیاکان ئەنجامیدەدەن. گێچەڵکردن بەدانیشتووانە ناوخۆییەکە ئەندام پەرلەمانێکی عێراق، محەمەد عەبد رەبو، کەنوێنەری پارێزگای نەینەوایە لەپەرلەمان، وتی که خۆی ئەزموونی گێچەڵپێکردنی کردووە لەلایەن میلیشیاکانەوە «ئینجا بێنە بەر چاو خەڵکی ئاسایی چی‌یان بەسەردێت.» وتیشی «چووم لەدەشتی نەینەوا خانوویەک بەکرێ بگرم ماوەیەک لەمەوبەر، میلیشیاکان مەرجەکانی خۆیان سەپاندو دەستوەردانیان کرد لەگرێبەستی کرێکە. تەگەرەیان خستەبەردەم نیشتەجێبوونم، چونکە نەیاندەویست کەسێک کردەوەکانیان ئاشکرابکات.» هه‌روه‌ها وتی «حکومەت فەرمانی دەرکرد گروپە چەکدارەکان لەهەموو شارەکان و شوێنەکانی نیشتەجێبوون بکشێنەوە بۆئەوەی هێزە ئەمنییەکان به‌رپرسیارێتی رەوشی ئەمنی بگرنەدەست، بەڵام هەندێک لەو گروپانە بەردەوامن لەمانەوەیان و رەتیدەکەنەوە پابەندی بڕیارەکە ببن.» ئەحمەد حەمدانی ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا باسی لەوەکرد کە دەزگاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ناچاربوون پرۆژەکان بدەنە بریکارە ناوخۆییەکان، چونکە فەرمانبەرەکانیان گێچەڵیان پێدەکرا بۆ هەر شوێنێک دەچوون لەشارەکانی دەشتی نەینەوا. وتیشی «ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی سوپا‌و پۆلیس سەقامگیرترن و ئه‌و ناوچانه‌ی گروپە چەکدارەکانی لێن کێشەدارن و ناسەقامگیرن.» ‹تامەزرۆی خاکەکەمانین› نەعیمە یەعقوب، (49) ساڵ، کە لەدەشتی نەینەواوه ئاوارە بووەو ئێستا لەگەڵ هاوژینەکەی لەعەنکاوە لەهەولێر دەژی، وتی دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ ماڵەکەم بەڵام بەهۆی بوونی میلیشیاکانەوە جێگای ئارامی نییە». نەعیمە وتی خۆی و هاوژینەکەی مانگی ئازاری ساڵی پار گەڕانەوە بۆ بینینی رەوشەکە، بەڵام چەندین بازگەی لێ‌بوو که فەرمانیان پێده‌کرد حیجاب لەسەربکات و بێتە دەرەوەی ئۆتۆمۆبیلەکە بۆ پشکنین. وتی «تامەزرۆی خاک و ناوچەکه‌و ماڵ و دراوسێکانمانین، بەڵام ئەو بیرۆکەیە ئێستا لەدرەوەی بژاردەی ئێمەدایە.» موئەیەد جوحەیشی لێکۆڵەر لەکاروباری عێراق، وتی «میلیشیاکەی شەبەک دەیەوێت خاک و پارە و چەک لەدەشتی نەینەوا بەدەستبهێنێت بەپشتیوانی ئێران لەسەر حیسابی دانیشتووانە رەسەنەکە.» ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە وەعد قەدۆ دەستی هەیە لەقاچاخچیتی ماددە هۆشبەرەکان و نەوتی خاو‌دا لەبیرە نەوتەکانی نەینەواو پیاوانی میلیشیاکەش شوێنی ئاسەواری ئاشورییەکان و دێرە دێرینەکانیان و کڵێساکانیان تاڵانکردووە. لەئایاری ساڵی رابردوودا (2019) واشنتۆن فەرماندەی پێشووی لیواکە وەعد قەدۆی خستە لیستی سزادراوانی واشنتۆن بەتۆمەتی تێوەگلان لەکاری تیرۆریستی و گەندەڵی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ. قەدۆ لە تەمموزی 2019 لەدیدارێکی کەناڵی ئەلسۆمەرییەدا رایگەیاند “لەلایەن هەندێ نۆکەرو بەکرێگیراوی ئیسرائیلەوە لەکوردستان زانیاری هەڵەیان لەبارەی منەوە داوە بەئەمەریکییەکان». وەعد قەدۆ برای پەرلەمانتاری شەبەکی حەنین قەدۆیە کە دوو خولە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانە و بەنەیارێکی سیاسی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەنەینەوا ناسراوە. لە 21ى ئەیلولی 2020 بەفەرمانی فالح فەیاز وەعد قەدۆ لەفەرماندەیی لیوای (30) حەشد دوورخرایەوە، بەگوێرەى راپۆرتێکی رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەنیش ئەم هەنگاوە بۆ خۆنزیککردنەوەی فەیاز بوو لە مستەفا کازمی کە لەشەڕدایە لەگەڵ میلیشیا نزیکەکانی ئێران. وەعد قەدۆ، فەرماندەی پێشوی لیوای (٣٠)ی حەشدی شەعبی رەتیکردەوە ئەو لیوایە هیچ پەیوەندییەکی بەهێرشە موشەکیەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر هەولێر هەبێت و رایگەیاند، «لایەنێکی دیاریکراو ناوی ئێمە دەهێنێت بۆ ئەوەی پەیامێک بە ئەمریکا بدات». وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە تەمموزی 2019 دوو سەرکردەی میلیشیاکانیشی خستە لیستی تیرۆرەوە کە رایان کلدانی و وەعد قەدۆ بوون، کە تۆمەتبارکران بە بەشداربوونی راستەخۆو ناڕاستەوخۆیان «لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بەشێوەیەکی مەترسیدار». وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا وتی میلیشیاکەی قەدۆ، لیوای (30)، بەهەمانشێوە «پارەی لەدانیشتوانی بەرتەلە سەندووە لەدەشتی نەینەوا وەک سه‌رانه، بە نایاسایی دەستگیرکردنیان ئەنجامداوە لەگەڵ رفاندن»، هەروەها «زۆرجار خەڵکیان بەندکردووە بەبێ فەرمانی دەستگیرکردن یان بەفەرمانی دەستگیرکردنی ساختە». لەوکاتەدا سەرۆکی ئەمریکا مایک پێنس وتی ئەمریکا «دەستەوەسان نابێت لەکاتێکدا میلیشیاکانی سەر بە ئێران تۆقاندن بڵاودەکەنەوە». بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەش بەئاژانسی فرانس پرێسی وت پێنس مەبەستی کلدانی و قەدۆ بووە، وتیشی « لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن».
بەھمەن کاکە عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند ھاتنی سەرۆکی حکومەت و تیمەکەی بۆ پەرلەمان "گەورەترین دەستکەوتە". ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەت و تیمەکەی لە کابینەی نۆیەم ئامادەی پەرلەمانی کوردستان بوون. بەھمەن کاکە عەبدوڵا ئەو سەردانەی بە "شانازی" ناوبرد. ھەروەھا رەخنی گرت لە ھەوڵی "حزبێک" دەیەوێت زەوی بە سەدان دۆنم لە گەرمیان و سلێمانی تەرخان بکات بۆ شەھیدانی شەڕی داعش، وتی لەکاتێکدا شەھیدانی ناوچەکە ئەوەندە زۆر نین ئە بڕە زۆرە زەویەیان بۆ تەرخان بکەن.
شاناز حه‌سه‌ن ئاماره‌کانى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌راورد به رووداوه‌کانى هاتوچۆ له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوودا نۆ هێنده زیاتره‌و به‌رپرسانى ته‌ندروستیش هۆشدارى توند ده‌ده‌نه هاوڵاتیان. یه‌که‌م تووشبووى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان له 1ى ئازارى ئه‌مساڵ راگه‌یه‌ندراو دواى ته‌نها سێ رۆژو له 4ى ئازاردا مامۆستایه‌کى ئاینى به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستداو وه‌ک یه‌که‌م حاڵه‌ت تۆمار کرا. تائێستا له‌هه‌رێمى کوردستان (50) هه‌زار و (248) تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراون، له‌و ژماره‌یه (31) هه‌زارو (672) که‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌و هه‌زار و (807) تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه. کۆرۆنا به‌راورد به‌ڕووداوه‌کانى هاتوچۆ له 1ى ئازارى 2020 تا 30ى ئه‌یلولى 2020 له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌زارو (758) که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا به‌پێى ئامارى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم، به‌ڵام وه‌ک وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌رێم ده‌ڵێت، گیانله‌ده‌ستدان به رووداوه‌کانى هاتوچۆ له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا ته‌نها (198) که‌س بووه‌و به‌و پێیه بێت گیانله‌ده‌ستدان به‌کۆرۆنا نۆ هێنده‌ى رووداوه‌کانى هاتوچۆ بووه. وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم هۆکارى سه‌ره‌کى زیادبوونى گیانله‌ده‌ستدانى به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ دره‌نگ سه‌ردانى کردنى تووشبوان بۆ نه‌خۆشخانه‌کان گه‌ڕانده‌وه. ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت» ده‌رمان وه‌رگرتن له‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌کاندا که‌هیچ په‌یوه‌ندى به‌ده‌رمانى کۆرۆناوه نیه له‌لایه‌ن تووشبوان و دره‌نگ هاتنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌کان گیانله‌ده‌ستدانى زیادکردووه«. «له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا ته‌نیا رێگه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبوون، خۆپارێزى خودییه، که به‌داخه‌وه زۆر که‌مبۆته‌وه‌و هاوڵاتیان خۆپارێزى ناکه‌ن»وته‌بێژى وه‌وزاره‌تى ته‌ندروستى واده‌ڵێت. وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه له‌ئێستادا به‌پێى ئاماره‌کان له‌پارێزگاى دهۆک رێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدان و تووشبوانى کۆرۆنا زۆر زیادیکردووه به‌راورد به‌پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ولێر. به‌پێى ئاماره فه‌رمییه‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌سه‌دا 3.7% -ە له‌هه‌رێمى کوردستاندا. له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌مانگى ئازارى 2020 و زیادبوونى حاڵه‌ته‌کان زیاتر له‌مانگێک که‌ره‌نتین له‌هه‌رێمى کوردستاندا راگه‌یه‌ندرا. به‌پێى ئامارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى هه‌رێم له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ تا 30ى حوزه‌یران، ژماره‌ى رووداوه‌کان یه‌ک هه‌زارو (301) رووداوى هاتوچۆ روویانداوه‌و دوو هه‌زارو (13) که‌س برینداربوون و (198)که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌سعه‌د مه‌لا که‌ریم، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت» ئه‌مساڵ به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناو که‌ره‌نتینه‌کردن رووداوه‌کان زۆر که‌متر بوون له‌ساڵانى رابردوو، به‌هۆى که‌مى هاتوچۆو که‌مى رووداوه‌کانه‌وه«. وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌رێم ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌هۆکارى سه‌ره‌کى رووداوه‌کان و گیانله‌ده‌ستدان» خێرایى لێخوڕین و سه‌رقاڵبوون به‌مۆبایل و کێشه‌ى شه‌قامه‌کانن له‌هه‌رێمى کوردستاندا». گیان له‌ده‌ستدان به‌کۆرۆنا که‌م ده‌کرێته‌وه؟ محه‌مه‌د ئازاد، پزیشکى تایبه‌ت به‌کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌ى گشتى که‌لار، له‌لێدوانێکدا بۆ ھاوڵاتی، پێیوابوو دره‌نگ هاتنى نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه‌کانى کۆرۆنا یه‌کێکه له‌هۆکاره دیاره‌کان که‌واده‌کات بارودۆخى توشبووه‌کان بچێته دۆخێکى خراپ و کۆنتڕۆڵکردنى ئه‌سته‌م بێت. ئه‌م پزیشکه وتیشى» نه‌خۆشمان هه‌بووه که‌هاتووه کانۆله‌ى له‌ده‌ستدا بووه وتوویه‌تى (10) رۆژه ده‌رمان وه‌رده‌گرم، هه‌یانه ده‌ڵێت گرانه‌تام هه‌یه‌و هه‌یانه ده‌ڵێت ته‌نیا په‌تایه‌کى ئاساییه، بۆیه ئه‌مانه له‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌کاندا مه‌ترسییه‌که زیاترده‌که‌ن بۆ سه‌ر ژیانى خۆیان و چوارده‌وریشیان». ئه‌م پزیشکه باسى له‌وه‌شکرد زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى به‌کۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، «جه‌ڵده‌ى دڵ» لێیان ده‌دات. له‌لایه‌کى دیکه‌وه پارێزگاى دهۆک له‌ئاستى یه‌که‌مدایه له‌ڕووى زیادبوونى ژماره‌ى تووشبون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤاپرۆسى کۆرۆنا. هەمزه ره‌زیفى، به‌رپرسى راگه‌یاندنى ته‌ندروستى دهۆک، له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت» له‌دواى جه‌ژنى قوربانه‌وه تووشبون و مردن به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا زۆر بووه، چونکه سنووره‌کان هه‌مووى کراونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌کى زیاترش پشکنین بۆ نه‌خۆش کراوه، بۆیه ئه‌مانه وایکردووه زیاتربن». هه‌روه‌ها وتیشى» خه‌مساردى نه‌خۆشیش کێشه‌یه‌کى زۆر گه‌وره‌یه که تاک هه‌م له‌ڕووى خۆپارێزیه‌وه‌و هه‌م له‌ڕووى سه‌ردان نه‌کردنى بۆ ناوه‌نده‌کانى کۆرۆنا ئه‌مه وایکردووه زیاتر بڵاوبێته‌وه‌و تووشبوه‌کانیش بارودۆخیان زۆر خراپتر بێت تاده‌گه‌نه نه‌خۆشخانه‌کان». ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى پارێزگاى دهۆک ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد» له‌ئێستادا تووشبویه‌کى زۆر هه‌یه که بارى ته‌ندروستییان ناجێگیره‌و به‌توندى تووشى ڤایرۆسه‌که بوون و له‌ژێر چاودێریى چڕدان». جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات هاوڵاتیان ماسک نابه‌ستن و خۆیان ناپارێزن. هێرش سه‌لیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت:» مه‌ترسییه‌کانى ڤایرۆسى کۆرۆنا وه‌ک پێشتر هه‌یه، خه‌ڵک پابه‌ند نییه‌و ماسک نابه‌ستێت و ده‌چێته قه‌ره‌باڵغییه‌وەو رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێ ناکات، ئه‌مه وایکردووه به‌رده‌وام تووشبوانى کۆرۆنا بوونى هه‌بێت». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که«خه‌ڵک ترسى نه‌بووه تا ترسیان بشکێت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خه‌ڵک له‌به‌ر ماڵ و مناڵه‌کانى ماسکى ده‌به‌ست، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ش نابینرێت له بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌کان ئه‌وه ده‌بینرێت». جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا شوێنى نه‌خۆش هه‌یه‌و کێشه‌یان نییه، به‌ڵام» شوێنى نه‌خۆشى کۆرۆنا ئه‌وانه‌ى پێویستیان به‌چاودێرى ورده نه‌ماوه«. هێرش سه‌لیم داواى له‌هاوڵاتیان کرد له‌پێناو پاراستنى خۆیان و که‌سوکاریان پابه‌ندى رێنماییه‌کان بن و لانى که‌م ماسک ببه‌ستن
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 829 تووشىووی دیکەی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون، 382 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 21 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەنراوی ژمارە 222ی وەزارەتی تەندروستی، لە کۆی پێنج هەزار و 233 پشکنینی کۆرۆنا، ئەنجامی پشکنینی 829 کەس پۆزەتیڤ بووە، کە تووشبووەکان بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دابەشبوون: دهۆک: 352 تووشبوو هەولێر: 337 تووشبوو سلێمانی: 113 تووشبوو هەڵەبجە: 27 تووشبوو ئەو 382 تووشبووەش کە چاکبوونەتەوە، بەپێی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دابەشبوون: دهۆک: 182 کەس هەولێر: 118 کەس سلێمانی: 51 کەس هەڵەبجە: 31 کەس هەروەها 21 تووشبووی کۆرۆناش لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان لە پارێزگای سلێمانین: سلێمانی: 8 کەس هەولێر: 7 کەس دهۆک: 6 کەس ئاماری گشتیی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆناش لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکە کە تاوەکو ئێستا 492 هەزار و 55 پشکنین کراون، ئەنجامی 51 هەزار و 77 پشکنین پۆزەتیڤ بوون، 32 هەزار و 378 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و هەزار و 847 تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.
ئارا ئیبراهیم هه‌ر پێنج په‌رله‌مانتاره‌که‌ى گۆڕان له‌به‌غداو حه‌وتى دیکه‌یان له‌کوردستان ناکۆکییه‌کانیان له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌که گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست و چه‌ند ئه‌ندامێکى خانه‌ى راپه‌ڕاندیش به‌و هۆیه‌وه له‌ماڵه‌وه دانیشتوون. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى ھاوڵاتی که له‌په‌رله‌مانتاره‌کانى گۆڕان له‌به‌غداو هه‌رێمى کوردستان ده‌ستى که‌وتووه، ناکۆکییه‌کانیان له‌گه‌ڵ رێکخه‌رى گشتى چه‌ند به‌رپرسێکى دیکه‌ى گۆڕان گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست و یه‌کترى به‌شکاندنى»ده‌ستورى گۆڕان» تۆمه‌تبار ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها عه‌دنان عوسمان ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وکه‌و وته‌بێژه‌که‌یان نیگه‌رانه‌و له‌ماڵه‌وه دانیشتووه، ده‌رباز محه‌مه‌د ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندن به‌ناوى مۆڵه‌ته‌وه چووه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ئه‌ندامێکى دیکه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندنه‌و له‌هه‌وڵدا بووه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات و نیگه‌رانه له‌و دۆخه. هه‌ریه‌ک له‌په‌رله‌مانتاره‌کانى فراکسیۆنى به‌غدا ھاوڵاتییوسف محه‌مه‌د، وشیار عه‌بدوڵا، کاوه محه‌مه‌د، به‌هار مه‌حمود، غالب محه‌مه‌د) و حه‌وت په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى گۆڕان له‌هه‌رێم که‌پێکهاتوون له ھاوڵاتیعه‌لى حه‌مه‌ساڵح، دابان محه‌مه‌د، ئاشنا عه‌بدوڵا، شایان کاکه ساڵح، جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین، شیرین ئه‌مین_ شیرینى کاوه گه‌رمیانى، گۆران عومه‌ر عه‌لى- گۆران ئینزیبات) عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و چه‌ند ئه‌ندامێکى خانه‌ى راپه‌ڕاندن به‌پێشێلکارانى ده‌ستور ناوده‌به‌ن. به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتیوت:» دانه‌بڕاوین له‌بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و ئه‌وه شتێکى ناوخۆیى حزبییه«. له‌لایه‌کى دیکه‌وه ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق بۆ ھاوڵاتی، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌رده‌وامه له‌پێشێلکردنى ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌که‌و ده‌یانه‌وێت ئه‌وان چیان ده‌وێت»ئێمه له‌به‌غدا ئه‌وه جێبه‌جێ بکه‌ین و به‌قسه‌یان بکه‌ین، ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌و داوایه له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکیشدا نه‌بێت». هاوکات، ئه‌ندامێکى دیکه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان بۆ ھاوڵاتی وتى «حه‌وت ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان دواى دیاریکردنى گوڵستان سه‌عید، به‌سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌که کێشه‌کان زیاتر دروستبوون که له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌ستور مامه‌ڵه به‌و هه‌ڵبژاردنه کراو رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان تێیدا تۆمه‌تباره«. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌و حه‌وت ئه‌ندامه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان ئاماده‌نین بچنه هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌کى فراکسیۆنه‌وه که گوڵستان سه‌عید داواى بکات، چونکه «ئیعتراف به‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى ناکه‌ین». هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌ئه‌و حه‌وت ئه‌ندامه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان پابه‌ندن به رێککه‌وتنى پارتى و گۆڕان له‌کابینه‌ى نۆیه‌م، به‌ڵام ناکرێت باسى کێشه‌ى خه‌ڵک و بژێوى خراپى خه‌ڵک نه‌که‌ین که«به‌شێکى زۆرى فراکسیۆنى گۆڕان وه‌ک په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسیۆن ره‌خنه‌یان گرتووه‌و دۆسیه گه‌نده‌ڵییه‌کانیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و به‌دواداچوونیان کردووه‌و بۆ راى گشتى بڵاویان کردووه‌ته‌وه«. به‌رپرسى ژوورى په‌رله‌مانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت:»به‌ڕێگاى ده‌ستورى کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین... کۆنفرانسى نیشتمانى ده‌که‌ین و له‌وێدا ده‌توانین پرسه‌که یه‌کلابکه‌ینه‌وه«. کاردۆ محه‌مه‌د، به‌رپرسى ژوورى په‌رله‌مانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت»بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌کى مه‌ده‌نى و نائایدۆلۆژییه‌و تێڕوانینى جیاى تێدایه‌و شتێکى ئاساییه، ئه‌و گرفتانه‌ى که باس ده‌کرێن، ده‌کرێت له‌چوارچێوه‌ى کارى رێکخراوه‌یى و چوارچێوه‌ى ئۆرگانى فه‌رمى چاره‌سه‌ر بکرێت». ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى 12 په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان له‌به‌غداو هه‌رێم رێکخه‌رى گشتى تۆمه‌تبار ده‌که‌ن به‌پێشێلکردنى ده‌ستور، ئیتر چۆن له‌چوارچێوه‌ى ئۆرگانى فه‌رمى چاره‌سه‌ر ده‌کرێت که‌هه‌وڵدراوه‌و ئه‌ندامى نه‌بووه، کاردۆ محه‌مه‌د وتى »رێگاى ده‌ستوریمان هه‌یه‌و په‌رله‌مانتار ئه‌رکێتى له‌چوارچێوه‌ى فراکسیۆن پابه‌ند بێت به‌به‌شدارى کردنى کۆبوونه‌وه‌کانه‌وه«. به‌رپرسى ژوورى په‌رله‌مانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که به‌م زووانه بزوتنه‌وه‌که‌یان کۆنفرانسى نیشتمانى ئه‌نجامده‌ده‌ن و ده‌توانن له‌وێدا ئه‌و کێشانه‌ى باس کراون چاره‌سه‌ر بکرێت، وتیشى:» ئۆرگانه‌کانى گۆڕان به‌هه‌موو به‌شه‌کانیەوه ئاماده‌ییان تێدایه چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفتانه بکه‌ن». ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقدان، ئه‌وه گرفتیان له‌ڕووى جه‌ماوه‌رییه‌وه بۆ دروست ناکات، کاردۆ محه‌مه‌د وتى:» گۆڕان وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى ئه‌م قۆناغه‌یەو ده‌توانێت خه‌ڵک له‌ده‌ورى بزوتنه‌وه‌که کۆبکاته‌وه«
هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم له ناو هۆڵى په‌رله‌مان رایگه‌یاند:" پێشنیار هه‌بوو دوو مانگ جارێک موچه بده‌ین". ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند که له‌ناو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا پێشنیار هه‌بووه دوو مانگ جارێک موچه دابه‌ش بکرێت، به‌ڵام دواتر گۆڕا بۆ خۆگونجاندنى دارایى. ئاوات شێخ جه‌ناب وتیشى:" دوو مانگ له‌سه‌دا 21% موچه که‌مکراوه‌ته‌وه‌و ئێستا کراوه‌ته له‌سه‌دا 18%، ئه‌وه‌مان پێباشتر بووه له‌وه‌ى دوومانگ جارێک موچه دابه‌ش بکرێت".