هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى رایانگه‌یاند، داوا له سه‌رجه‌م مامۆستایان ده‌که‌ن پابه‌ندى هیچ جۆره خوێندنێک نه‌بن و بایکۆتى خوێندنى ئه‌لیکترۆنى و ناو خوێندنگه بکه‌ن. ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى مامۆستایانى ناڕازى له راگه‌یه‌نراوێکدا که وێنه‌یه‌کى بۆ "هاوڵاتى" نێردراوه ده‌ڵێن: "به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و وه‌زیره‌که‌ى بیر له بینا و دار و به‌رد و قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌ر ده‌کاته‌وه، به‌ڵام مامۆستایان وه‌کو پێکهێنه‌رى سه‌ره‌کى په‌روه‌رده پشت گوێ ده‌خه‌ن و گوێ بۆ داواڕه‌واکانیان ناگرن". هه‌روه‌ها ده‌شڵێن:" وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده نایه‌وێت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده به‌شێوه‌یه‌کى ته‌ندروست به‌ڕێوه بچێت، ته‌نها ده‌یه‌وێ له ڕ‌وى ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان بڵێ ده‌رگاى خوێندنگاکان کراونه‌ته‌وه". هاوکات، ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که داواکارن له سه‌رجه‌م مامۆستایان پابه‌ندى هیچ جۆره خوێندنێک نه‌بن و بایکۆتى خوێندنى ئه‌لکترۆنى و ناو خوێندنگه بکه‌ن، "تا ئه‌وساته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم وه‌ڵامى داواکارى مامۆستایان ده‌ده‌نه‌وه ". سبه‌ینێ شه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2020 ده‌ستپێکى ده‌وامى فه‌رمییه بۆ قوتابیانى قۆناغى یه‌که‌م و دوه‌مى بنه‌ڕه‌تى له‌ناو پۆل ده‌قى راگه‌یه‌نراوى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازی: مامۆستایانى سه‌ربه‌رز دایکان و باوکانى به‌ڕێز له‌گه‌ڵ به‌ناو ده‌ستپێکى ساڵى نوێى خوێندن ى قۆناغى بنه‌ڕه‌تى وه‌ک مامۆستایانى ناڕازى پێمان باشه هه‌ڵوێستى خۆمان له چه‌ند خاڵێکدا بخه‌ینه ڕوو 1 ـ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده گوێى بۆ بۆچونى پسپۆران و خه‌مخۆران نه‌گرت و سووره له‌سه‌ر به ئه‌لکترۆنى کردنى خوێندن، که پێمان وایه ئه‌م بڕیاره به زیانى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده ته‌واو ده‌بێت و ته‌نها بۆ خۆدزینه‌وه‌یه له داوا ڕه‌واکانى مامۆستایان، هاوکات ئه‌م بڕیاره خزمه‌تکردنه به خوێندنگه ئه‌هلییه‌کان و به‌شێکه له پرۆسه‌ى به پاره‌کردنى خۆێندن و ده‌بێته هۆى زیاتر په‌راوێزخستنى خوێندنى حکومى . 2 ـ به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و وه‌زیره‌که‌ى بیر له بینا و دار و به‌رد و قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌ر ده‌کاته‌وه ، به‌ڵام مامۆستایان وه‌کو پێکهێنه‌رى سه‌ره‌کى په‌روه‌رده پشت گوێ ده‌خه‌ن و گوێ بۆ داواڕه‌واکانیان ناگرن. 3 ـ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده نایه‌وێ پرۆسه‌ى په‌روه‌رده به‌شێوه‌یه‌کى ته‌ندروست به‌ڕێوه بچێت ، ته‌نها ده‌یه‌وێ له ڕووى ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان بڵێ ده‌رگاى خوێندنگاکان کراونه‌ته‌وه و پرۆسه‌ى خوێندنى ئه‌لکترۆیمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر نا له شاره‌کانى هه‌ولێر و دهۆکیش بایکۆتێکى ڕانه‌گه‌یه‌نراو هه‌یه و زۆربه‌ى قووتابیان و مامۆستایان پابه‌ندى خوێندنى ئه‌لکترۆنى نابن و په‌یڕه‌وى ناکه‌ن . 4 ـ ئه‌گه‌ر به‌هۆکارى نه‌خۆشى کۆرۆناوه ده‌رگاى خوێندنگاکان داخراون پێویسته خوله‌کانى په‌یمانگاکان و خوێندنگه ئه‌هلییه‌کانیش دابخرێن . 5 ـ پشتیوانى هه‌ڵوێستى ئه‌ولقانه‌ى یه‌کێتى مامۆستایان و ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه ده‌که‌ین که بڕیارى بایکۆتیان داوه ، هیوادارین تا وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داوا ڕه‌واکانى مامۆستایان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رده‌وام بن. له کۆتاییدا داواکارین له سه‌رجه‌م مامۆستایان پابه‌ندى هیچ جۆره خوێندنێک نه‌بن و بایکۆتى خوێندنى ئه‌لکترۆنى و ناو خوێندنگه بکه‌ن ، تا ئه‌وساته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم وه‌ڵامى داواکارى مامۆستایان ده‌ده‌نه‌وه . ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى مامۆستایانى ناڕازى
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى له باره‌ى ئه‌و رێکه‌وتنه بڵاوکرده‌وه، که ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2020/10/9 له نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراق ئیمزا کرا، له پێناو ئاساییکردنه‌وه‌ى بارودۆخى شنگال. ده‌قى په‌یامه‌که‌ی مه‌سرور بارزانى: رێکه‌وتنى ئه‌مڕۆى نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى بارودۆخى شه‌نگال، ئه‌نجامى کارکردنى جیددى و دانوستانى چه‌ندین مانگى نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵه، که یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌ربه‌رزانه‌ى ئاواره‌کانى شه‌نگال که رووبه‌ڕووى ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کى زۆر بوونه‌ته‌وه له سه‌ر ده‌ستى تیرۆریستانى داعش. بێگومان ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، رۆڵێکى گرنگى ده‌بێت له‌وه‌ى خه‌ڵکى ناوچه‌که بڕیار له چاره‌نووسى خۆیان بده‌ن. هه‌ردوولا رێکه‌وتووین له سه‌ر ئه‌وه‌ی، شه‌نگال له رووى ئیدارى و ئه‌منى و خزمه‌تگوزارییه‌وه، به شێوه‌یه‌کى هاوبه‌ش به‌ڕێوه ببرێت. ئه‌م رێکه‌وتنه‌ش سه‌ره‌تایه‌که بۆ جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140ى ده‌ستوور. دواى ئیمزاکردنى رێکه‌وتنه‌که، له گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق به‌ڕێز مسته‌فا کازیمی، گفتوگۆمان ده‌رباره‌ى رێکه‌وتنه‌که کرد و سوپاسى تیمى هه‌ردوولا ده‌که‌ین، بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى ئه‌م رێکه‌وتنه گرنگه. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگیى له نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى هه‌بێت، ده‌توانین زۆر ده‌سکه‌وتى دیکه‌ش به ده‌ست بهێنین له سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش. ئێمه پشتگیریى له هه‌ر هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ین له پێناو بنیاتنانه‌وه‌ى ئه‌و وێرانکارییه‌ی، تیرۆریستانى داعش له شه‌نگال ئه‌نجامیاندا. لێره‌دا به پێویستى ده‌زانم سوپاسى خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق بکه‌م، بۆ پشتیگریى و به‌شداریکردنى راسته‌وخۆى له به ئه‌نجام گه‌یشتنى ئه‌م رێکه‌وتنه‌دا. مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 2020/10/9
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان هۆشدارى ده‌داته پارتى به‌وه‌ى پاشه‌کشه له‌پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى ناکه‌ن و ده‌شڵێت "ئه‌و پڕۆژه‌یه یه‌کێکه له هه‌نگاوه‌کان بۆ چاکردنى گوزه‌رانى خه‌ڵک". میران محه‌مه‌د، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ده‌ڵێت:"پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى کارگێرى و دارایى هه‌نگاوێکى گرنگه بۆ رزگارکردنى خه‌ڵکى کوردستان له بێ‌توانایى حکومه‌ت له‌پێشکه‌شکردنى ساده‌ترین خزمه‌تگوزاریه‌کان". ناوبراو ده‌شڵێت:"ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ دژایه‌تى که‌س نییه و یه‌کێکه له هه‌نگاوه‌کان بۆ چاکردنى گوزه‌رانى خه‌ڵک له‌به‌رئه‌وه به په‌لاماردانى هاوسه‌رۆک و تۆمه‌ت و دروشمى بێ بنه‌ما هه‌رگیز سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌و پرۆژه‌یه پاشه‌کشه ناکات". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه "گه‌ر پارتى به‌نیازبێت به ناشرینکردنى یه‌کێتیه‌کانه‌وه خه‌ڵک سه‌رقاڵ بکات تا درێژه به‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ى ئێستا بدات و پڕۆژه‌که و کێشه‌ى سه‌ره‌کى له‌بیر خه‌ڵک به‌رێته‌وه ئه‌وا هێنده‌ى تر به‌م کارانه‌ى خۆى بچوک ده‌کاته‌وه و تادێت حکومه‌ت بێ ئه‌رزش ده‌کات که ره‌نگه سه‌رئه‌نجام هه‌ر به فعلى بچوککردنه‌وه‌ى کابینه‌ى حکومه‌ت پێویست بێت". ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى پڕۆژه‌یه‌کى بۆ لامه‌رکه‌زى پێشکه‌شى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کردووه و چاوه‌ڕوانه حکومه‌ت په‌سه‌ندى بکات و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانى بکات بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان.
هاوڵاتى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زیرى وزه‌ى ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و گفتوگۆیان له‌باره‌ى ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنانى کۆمپانیا ئه‌مریکییه‌کان له‌بوارى وزه‌دا کردووه. به‌پێى راگه‌یێندراوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که، مه‌سرور بارزانى و دان بروولیێت گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا کردووه، "به تایبه‌تى ده‌رفه‌ته‌کانى وه‌به‌رهێنانى کۆمپانیا ئه‌مریکییه‌کان له بوارى وزه‌ى هه‌رێمى کوردستان به جۆرێک که له به‌ررژه‌وه‌ندیى هه‌ردوولادا بێت". ده‌قى راگه‌یێندراوى حکومه‌تى هه‌رێم: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2020/10/9 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و دان برولیێت وه‌زیرى وزه‌ى ئه‌مه‌ریکا، په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا. گفتوگۆ ده‌رباره‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا کرا، به‌تایبه‌تى ده‌رفه‌ته‌کانى وه‌به‌رهێنانى کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکییه‌کان له بوارى وزه‌ى هه‌رێمى کوردستان به جۆرێک که له به‌ررژه‌وه‌ندى هه‌ردوولادا بێت. سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، سوپاسى پشتگیریى و هاوکاریى وڵاته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکاى کرد بۆ هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى له هه‌موو ڕوویێکه‌وه. سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، که هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له په‌ڕه‌پێدانى زیاترى وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ریکى له هه‌رێمى کوردستان ده‌کات، به تایبه‌تى له بوارى وزه و گازى سروشتی‌دا. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه کرده‌وه، که ده‌کرێ هه‌رێمى کوردستان ، ببێته سه‌نته‌رێکى گرنگ بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌موو ناوچه‌کانى عێراقدا.
هاوڵاتى وته‌بێژى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له تویتێکدا رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵى له‌سه‌ر پرسى شنگال راگه‌یاند. ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ ئاشکرایکرد:"رێککه‌وتنێکى مێژووى له باره‌ى شنگال له نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا ئه‌نجام دراوه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه رێککه‌وتنه‌که کۆتایى به ده‌سه‌ڵاتى "گروپه نه‌ویستراوه‌کان" له ناوچه‌که ده‌هێنێت و رێگاخۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ دووباره بونیادنانه‌وه‌ى شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵکه‌که‌ی. هاوکات، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له دواى کۆبوونه‌وه‌که رایگه‌یاند:" به ئاماده‌بوونى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و نوێنه‌رانى هه‌رێم و به‌غدا، رێککه‌وتنێکى باش کراوه بۆ ئاسایى کردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌منی، سه‌ربازى و ئیداریى شنگال".
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) له په‌یامێکیدا به‌بۆنه‌ى تێپه‌ربوونى ساڵێک به‌سه‌ر هێرشى تورکیا بۆسه‌ر رۆژئاڤاى کوردستان سوپاسى سه‌رۆکى ئه‌مریکا ده‌کات. مه‌زڵووم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات( هه‌سه‌ده) له تویتێکیدا ده‌ڵێت:"ئه‌مڕۆ (هه‌ینی، 9-10-2020) ساڵێک به‌سه‌ر داگیرکاریی تورکیا له باکوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا تێپه‌ڕده‌بێت، ئێمه سوپاسگوزارى سه‌رۆک دۆناڵد تره‌مپین که به درێژکردنه‌وه‌ى فه‌رمانى (13894)رێگه‌ى له داگیرکارییه‌کى دیکه‌ى تورکیا گرتووه و دڵنیایى به‌خشیوه که تورکیا پابه‌ند ده‌بێت به ئاگربه‌سته‌وه". ره‌جه‌ب ته‌ب ئه‌ردۆغان، ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنى (کاتى ئاشتى) راگه‌یاند ناوچه‌کانى سه‌رێکانى و گرێ سپى له رۆژئاڤا داگیر کرد‌و به‌پێى رێککه‌وتنێک، هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات 32 کیلۆمه‌تر کشانه‌وه. له ئێستادا تورکیا عه‌فرین و گرێسپى و سه‌رێکانى که خاکى رۆژئاڤاى کوردستانه داگیرى کردووه‌و میلیشیا سورى تێدا جێگیر کردوووه‌و به‌پێى راپۆرته‌کانى مافى مرۆڤ چه‌ندین پێشێلکاریان له‌و ناوچانه به‌رانبه‌ر دانیشتوانى عه‌فرین و سه‌رێکانى گرێ سپى ئه‌نجامداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران به‌هۆی زۆربونی ژماره‌ی توشبون و مردن به‌كۆرۆنا باری نائاسایی ته‌ندروستی له‌ته‌واوی ناوچه‌كانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك، هیچ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دیكه رێگه‌ی پێ‌نادرێت و ته‌واوی توانا ته‌ندروستییه‌كان بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌رخانده‌كرێت. ئه‌م بڕیاره‌ی ئێران سبه‌ینێ شه‌ممه 10-10-2020، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا جێبه‌جێده‌كرێت و به‌كارهێنانی ده‌مامك له‌ته‌واوی شوێنه تایبه‌ت و گشتییه‌كان ده‌كرێته ناچاری. لای خۆشییه‌وه پارێزگای تاران قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی له‌هه‌ندێك ناوچه راگه‌یاندوه. به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا 210 حاڵه‌تی نوێی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا تۆماركرا و به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه بۆ 28 هه‌زار و 98 حاڵه‌ت به‌رزبووه‌ته‌وه.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند رۆژی شەممە ، ڕێکەوتی ۱۰ ی ۱۰ ی ۲۰۲۰ ، دەستپێکی دەوامی فەرمییە بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بنەڕەتی، لەناو پۆل ، هەروەها دەستپێکی خوێندنی ئەلیکترۆنییە بۆ قۆناغی سێیەمی بنەڕەتی تا یازدەی ئامادەیی . راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە : رۆژی شەممە ، ڕێکەوتی ۱۰ ی ۱۰ ی ۲۰۲۰ ، دەستپێکی دەوامی فەرمییە بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بنەڕەتی، لەناو پۆل ، هەروەها دەستپێکی خوێندنی ئەلیکترۆنییە بۆ قۆناغی سێیەمی بنەڕەتی تا یازدەی ئامادەیی ، دەستخۆشیی و سوپاسمان هەیە بۆ ڕۆڵی مەزنی مامۆستایان ، جەخت دەکەینەوە لە : ۱ـ قۆناغی ۱ و ۲ ی بنەڕەتی لەگشت قوتابخانە بنەرەتیەکانی حکومی و ناحکومی لەناو پۆل بەڕێنمایی خۆپارێزیی و بەستنی ماسک و دووری دیاریکراوی نێوان قوتابیان دەوام دەستپێدەکەن. ۲ـ لەو قوتابخانانەی کە لەگوندەکانن و هێڵی ئەنتەرنێت وەک پێویست نییە و ژمارەی قوتابیان زۆر نییە ، کە بەڕێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان وئیدارەکان دیاری‌یان کردوون ، بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزیی و ماسک و دووری دیاریکراوی نێوان قوتابیان ، لە گشت ئاستەکان وقۆناغەکان دەوامی ئاسایی لە ناو پۆل دەستپێدەکەن. ۳ـ قۆناغی سێیەمی بنەرەتی تا یازدەی ئامادەیی ، بە شێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەست بە خوێندن دەکەن لەڕێگای پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی : www.ewane.krd قوتابیان ئەو کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی یەی کە لە قوتابخانە وەریانگرتووە یان پێیان دەدرێت بەکاری دەهێنن بۆ بینینی وانەکانیان ، لە هەمان کاتدا قوتابیانی ئەم قۆناغانە بە سێ رێگا دەتوانن لە پەیوەندی بن لەگەڵ قوتابخانە و مامۆستایانیان : یەکەم : کارگێری قوتابخانە خشتەیەک دادەنێن بۆ ئەوەی قوتابیانی ئەو قۆناغانە ( ۳ تا ۱۱) دیداری قوتابخانەیان هەبێت و بە گروپی (٥ تا ٦ )قوتابی بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزییەوە ، لە قوتابخانە مامۆستای بابەت بەدواداچوون دەکات بۆ بەکارهێنانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی و شرۆڤە کردنی هەر وانەیەک کە قوتابیان پێویستیان بێت لەبابەتەکانیان و پاڵپشتی زانستیان. دووەم : لە ناو پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی مامۆستا و قوتابی دەتوانن لە پەیوەندی بن . سێیەم: مامۆستایان و قوتابیان دەتوانن کە لە ڕێگای هەر بەرنامەیەکی دیکەی پەیوەندیکردن ( گروپەکانی ڤایبەر ـ واتس ئاپ ـ تێلیگرام ) یان هەر بەرنامەیەکی دیکە لە پەیوەندی بن. کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی بە بەردەوامی وانەکانی قۆناغی ۳ ی بنەرەتیی تا ۱۱ ی ئامادەیی پەخش دەکات. ٤ـ قوتابخانە نێودەوڵەتییە ناحکومیەکان ، بۆ ئەو بابەتانەی پێویستیان بە ئامادەسازیی و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی هەیە دەتوانن بە شێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل تەنها بۆ ئەو قۆناغانە کاربکەن . ٥ـ قوتابخانە ناحکومییە لوکاڵیەکان هەمان رێنمایی قوتابخانە حکومییەکانیان بەسەردا جێبەجێ دەبێت. ٦ـ قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی ۱۰ ی ئامادەیی ، پاش دیاریکردن و هەڵبژاردنی بەشەکانی ( زانستی ـ وێژەیی ـ پیشەیی ) دەست بە خوێندنی ئەلیکترۆنی دەکەن ، ئەمەش لەماوەی هەفتەی یەکەم پێویستە لە قوتابخانەکان یەکلایی بکرێتەوە کە قوتابی چ بەشێکی هەڵبژاردووە. ۷ـ سەرپەرشتیاران رۆڵی سەرەکی و گرنگ دەبینن لە بەدواداچوون لە جێبەجێکردنی ئەو شێوازەی بۆ خوێندنی ناو پۆل و دیداری مامۆستایان لە گەڵ گروپی (٥ تا ٦ ) قوتابی هەیە. ٨ ـ وەزارەتی پەروەردە جەخت دەکاتەوە لەوەی کەئەو شێوازی دەوامکردنە و پشت بەستن بە خوێندنی ئەلیکترۆنی لەم قۆناغەدا بۆ سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و رودانی کەمترین بەریەککەوتن و نزیک بوونەوەیە ، لەگەڵ باشتر بوونی ڕەوشی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی جێبەجێکاری روبەروبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بریاری نوێ دەدرێت بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی . بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە ۹‌ی ۱۰ی ۲۰۲۰
ھاوڵاتی مەهاباد قەرەداغی، نووسەر و شاعیر ئەمڕۆ ھەینی لە تەمەنی 54 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد بە نەخۆشی کۆرۆنا. مەهاباد قەرەداغی، راوێژکارێکی پێشووی نێچیرڤان بارزانی بوو بۆ بۆ کاروباری ئافرەتان و یەکسانی و ھەروەھا ئەندامی دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. هەڵکەوت زاهیر، لە پۆستێکدا لە فەیسبووک نووسیویەتی "بەداخەوە هەر ئێستا خاتوو مەهاباد قەرەداخی كۆچی دوای كرد، لە خوای گەورە داواكارم سەبوریی كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانی بدات، خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرین شادبكات". مەهاباد قەرەداغی، لە 22-01-1966 لەساڵیادی دامەزراندی کۆماری کوردستان لە شارۆچکەی کفری لە باشووری کوردستان بووە، لە دایک بووە هەر بۆیە ناونراوە مەهاباد. 1984 لە پەیمانگای هونەری کەرکوک، بەشی ژمێریاری وەردەگیرێت و لە 1987 تەواوی دەکات. 1991 لە کۆنگرەی ڕاپەڕیندا دەبیتە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد. 1992 لەگەل مستەفا گەرمیانی شاعیر و نووسەر هاوسەرگیری دەکات. 1993 ڕوو لە سوێد دەکات و لەوێ نیشتەجێ دەبێت. 2004 کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی ستۆکهۆڵم تەواو دەکات، لێکۆلینەوەکەی دەربارەی دەروونناسی پەروەردە دەبیت لە ژێر ناویزمان، ڕامان و ناسنامە'. 2005 لەسەر داخوازی سەرۆکوەزیران نیچیرڤان بارزانی دەگەڕیتەوە کوردستان و دەبیتە راوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئافرەتان و یەکسانی. بە پرۆژەی سیاسەتی یەکسانی و دامەزراندنی دەزگای یەکسانی لە ئەنجومەنی وەزیران دەست بە کار دەبێت. 2008 دەبێتە ئەندامی لیژنەی باڵای هەموارکردنی یاسای باری کەسێتی بە بڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران. 2013بەشی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سابیس تەواو دەکات. 2018 دەبیتە ئەندامی دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ھاوڵاتی ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٢٦) ١. پشکنین: (٥٣١٣ پشکنینی نوێ) (١٦٣٣ هەولێر) (٩١٠ سلێمانی، ١٣٩ گەرمیان) (٢٥٩٧ دهۆك) (٣٤ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٨٣٨ تووشبووی نوێ) (٢٠٦ هەولێر) (٢٥٢ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان) (٣٣٣ دهۆك) (١٩ هەڵەبجە) ٣. چاکبوون: (٤٧٨ چاکبوون) (١٠٦ هەولێر) (٢٦ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان) (٢٩٦ دهۆك) (٢٥ هەڵەبجە) ٤. مردن: (١٢ مردن) (١ هەولێر) (٣ سلێمانی) (٨ دهۆك) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٥١٤٥٥٦ (١٨٦٥٥٠ هەولێر، ١٢٤٧١٦ سلێمانی، ١٩٨٦٣١ دهۆك، ٤٦٥٩ هەڵەبجە) تووشبوون ٥٤٣٨٧ (١٩٩٥٥ هەولێر، ١٧٥٥٠ سلێمانی، ١٤٩٤١ دهۆك، ١٩٤١ هەڵەبجە) چاکبوون ٣٤١٢٨ (١٥٢١٩ هەولێر، ١٠٦٣٥ سلێمانی، ٦٤١٩ دهۆك، ١٨٥٥ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٨٣١٠ (٤١٤٢ هەولێر، ٥٩٢١ سلێمانی، ٨٢٠٩ دهۆك، ٣٨ هەڵەبجە) مردن ١٩٤٩ (٥٩٤ هەولێر، ٩٩٤ سلێمانی، ٣١٣ دهۆك ، ٤٨ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٩ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠
هاوڵاتى وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئاسایى کردنه‌وه‌ى دۆخى قه‌زاى شه‌نگال سه‌ردانى به‌غداد ده‌کات ئه‌مڕۆ هه‌ینى 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئه‌مڕۆ شاندیکى باڵا له حکومه‌تى هه‌ریمى کوردستان به سه‌رپه‌رشتى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم به‌روه به‌غدا به‌ڕێده‌که‌ون. هاوکات له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ى بۆبه‌غدا روونکرده‌وه و رایگه‌یاندووه" به‌مه‌به‌ستى رێککه‌وتنه له‌گه‌ل حکومه‌تى فیدراڵ بۆ ئاسایى کردنه‌وه‌ى بارودۆخ و گه‌رانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى بۆ قه‌زاى شه‌نگال". هاوکات، نه‌جم جبوری، پارێزگارى نه‌ینه‌وا له لێدوانێکیدا ڕایگه‌یاند، له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا ڕه‌وشى شنگال ئاسایى ده‌کرێته‌وه و ئیداره‌ى ھاوبه‌ش پێکده‌هێنرێت. شه‌نگال ده‌که‌وێته خۆرئاواى کوردستانى باشور، 120 کیلۆمه‌تر له ناوه‌ندى شارى موسڵ دووره و هاوسنوره له‌گه‌ڵ وڵاتى سوریا ده‌که‌وێته نێوان قه‌زاکانى (ڕه‌بیعه، عیاز ته‌له‌عفه‌رو قیروان). له‌ئێستادا له‌ناو شه‌نگالدا، هێزى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌کانى په‌که‌که‌و به‌شێکى هێزى پارتى دیموکراتى کوردستانى تێدایه.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه‌و ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌ک به‌رمیل له جۆرى برێنت 43 دۆلارى تێپه‌راند. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2020 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 43 دۆلار‌و شه‌ش سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا (ته‌کساس) به 40 دۆلار‌و 98 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 42 دۆلار‌و 63 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى رایگه‌یاند، (د. زهیر کریم حوێز) پزیشکى پسپۆڕ و به‌ڕێوه‌به‌رى دڵنیایى جۆرى له دیوانى وه‌زاره‌ته‌که به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆنا کۆچى دوایى کرد. له راگه‌یه‌ندراوێکدا که ئه‌مڕۆ هه‌ینى 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2020 بڵاویکردووه‌ته‌وه، سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: " د. زهیر کریم حوێز پزیشکى پسپۆڕ و به‌ڕێوه‌به‌رى دڵنیایى جۆرى له دیوانى وه‌زاره‌تمان ده‌که‌ین، که به‌داخه‌وه به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVD19 کۆچى دوایى کرد". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ئه‌و پزیشکه خزمه‌تێکى زۆرى بوارى پسپۆڕى و پڕۆژه‌کانى دڵنیایى جۆرى و بوارى کارگێڕى کردووه و ده‌شڵێت:" له دیوانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕۆڵى زانستى به‌رچاوى هه‌بوو بۆ دڵنیایى جۆرى".
هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتیى یه‌کگرتوى له‌باره‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانى حزبه‌که‌ى له سنوورى پارێزگاى دهۆک په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" کشانه‌وه‌یان له ئیداره‌ى خۆجێیى دهۆک مه‌دالیاى فه‌خره". له په‌یامێکدا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌میندارى گشتیى یه‌کگرتووى ئیسلامیى کوردستان که ئاڕاسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانى حزبه‌که‌ى له دهۆک کردووه ده‌ڵێت: "فه‌رمانگه و شوێنى کار و کارمه‌نده‌کانى به‌رده‌ست و هاوکارانتان به سه‌ربڵندى و برایه‌تى و دۆستى و چاوى پێ حه‌سره‌ته‌وه به‌جێهێشت، هه‌موویان بۆتان به‌حه‌سره‌تن و دوعاى سه‌لامه‌تى و سه‌ربه‌رزیتان بۆ ده‌که‌ن، گله‌یى له خۆیان ده‌که‌ن نه‌ک له ئێوه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "شانازى و سه‌ربڵندییه‌کى گه‌وره‌یه بۆ بنه‌ماڵه و که‌سوکارتان و دڵخۆشى و مه‌دالیایه‌کى فه‌خره بۆ یه‌کگرتوو که به‌م شێوه‌یه له ئه‌زموونى (کارگێڕى و به‌رپرسیارێتی) له رۆژگارێکى وه‌کو ئه‌مڕۆدا بۆ خۆتان و بۆ کاروانى یه‌کگرتوو به‌ده‌ستانهێنا". رۆژى 21 ئه‌یلوولى ئه‌مساڵ، رێککه‌وتنى پارتى و یه‌کگرتوو له‌سه‌ر حکومه‌تى خۆجێیى دھۆک هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر قاچاخچێتى سنووره‌کان، نه شه‌ڕى ناوخۆ دروست ده‌بێته‌وه و نه دوو ئیداره‌یی و ده‌شڵێت:"خۆزگه ئاو بهاتایه و یه‌که‌مین ده‌به‌ش له من بگیرایه وه‌ک سه‌رۆکى په‌رله‌مان". رێواس فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى ئه‌نادۆڵى تورکی، سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵسه‌نگاندنى خۆى و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بۆ دانیشتنى رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو که سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان ئاماده‌بوون رایگه‌یاند:"به‌ده‌ر له‌وه‌ى باوه‌ڕى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان به روونکردنه‌وه‌کانى سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زیره‌کان چى بووه، ئه‌وان پێیانوایه هاتنى سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زیره‌کان له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران جگه له‌وه‌ى ئه‌رکێکى یاسایى و سیاسیى و ئه‌خلاقییه و ده‌بێت بێن بۆ په‌رله‌مانى کوردستان بۆئه‌وه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر پرسیارێکى خۆیان و خه‌ڵکیان هه‌یه لێیانى بکه‌ن". سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌شڵێت:" بۆ یه‌که‌مین جاره له مێژووى په‌رله‌مانى کوردستاندا گفتوگۆى 10 کاتژمێرى له‌نێوان په‌رله‌مانتار و سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و جێگره‌که‌ى و وه‌زیره‌کاندا هه‌بێت". پێشتر ژماره‌ى یاسایى په‌رله‌مانتاران که 23 ئه‌ندامى په‌رله‌مان بوون، داواى پرساندنى سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زیرى داراییان کرد، له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌ڵێت: "به‌ڵێ بێگومان ئێمه یاداشته‌که‌مان له رۆژى چوارشه‌ممه‌ى پێشووه‌وه واژووکردووه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، به‌گوێره‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌بێت له ماوه‌ى ١٤ رۆژدا ئه‌وان وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه که ئایا له‌سه‌ر ئه‌و یاداشته و ناوه‌ڕۆکى ئه‌و یاداشته رایان چییه، ئایا خۆیان دێن ئایا نایه‌ن؟ ئایا وه‌ڵامێکیان هه‌یه بۆ ئه‌و پرساندنه یان نا؟ ئێمه چاوه‌ڕێى ئه‌وان ده‌که‌ین، دواى ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌وانمان پێده‌گات په‌یڕه‌و چیمان له‌سه‌ر دابنێت ئه‌وه ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها رێواس فایه‌ق ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که دووجار راپۆرتیان بۆ هاتووه له‌سه‌ر خاڵه سنوورییه‌کان، جارێکیان عه‌لى حه‌مه‌ساڵح و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان یاداشتێکیان دابووه سه‌رۆکایه‌تی، "ئێمه ناردمان بۆ حکوومه‌ت و داواى هاتن و به‌شداربوونى وه‌زیره‌کانیان کرد له کۆبوونه‌وه‌یه‌کى په‌رله‌ماندا، جارى دووه‌م ده‌ستخۆشى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ده‌که‌م به مه‌یدانى هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌کان گه‌ڕان به‌دیاریکراوى ئه‌وانه‌ى که ره‌سمین، راپۆرتێکى دیکه‌یان ئاماده‌کردووه له راستیدا له راپۆرته‌که‌یاندا، ناوى شوێنه‌کانیان نه‌هێناوه که بڵێن له‌وێ قاچاخچێتى زۆره و له‌وێ که‌مه". رێواس فایه‌ق، جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که "دوو ئیداره‌یى و شه‌ڕى ناوخۆ له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه له قاچاغچێتى ده‌روازه سنوورییه‌کان دروست نابێت، چونکه قه‌واره‌ى سیاسیى هه‌رێمى کوردستان و سه‌قامگیریى و یه‌کگرتووى هه‌رێم له هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان باڵاتره". له‌نێو دانیشتنه‌که‌ى په‌رله‌مانى کوردستاندا له‌سه‌ر بابه‌تى ئاو و چا و قاوه گفتوگۆیه‌کى ته‌نزئامێز له‌نێوان رێواس فایه‌ق و قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت دروست بوو له‌سه‌ر ئاو و چا، که ئایا په‌رله‌مانتاران بۆیان نه‌بوو ئاو بهێننه ژووره‌وه؟، سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌ڵێت "ئاو نه‌هاتبووه ژووره‌وه، به‌نده دره‌نگ زانیم که ئاو نه‌هاتووه‌ته هۆڵه‌که‌وه، خۆزگه ئاو بهاتایه و یه‌که‌مین ده‌به‌ش له من بگیرایه وه‌ک سه‌رۆکى په‌رله‌مان".
