هاوڵاتى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له په‌یامێکیدا به‌ناونیشانى"بۆ خه‌یاڵ خاوه‌کان"، نوسیویه‌تى:" : هه‌ندێک ده‌یانه‌وێت نیشانى بده‌ن به‌ریه‌ککه‌وتن له‌نێوان و من و شێخ لاهوردا هه‌یه". ده‌قى نوسینه‌که‌ى قوباد تاڵه‌بانى: بۆ خه‌یاڵ خاوه‌کان ماوه‌یه‌که هه‌ندێک په‌یج و سۆشیال میدیاى ئاراسته‌کراو به لێکدانه‌وه‌ى چه‌وت بۆ وته‌یه‌کى من که بۆ یادى سێ ساڵه‌ى کۆچى دوایى باوکم نووسیبووم، ده‌یانه‌وێت به خه‌یاڵى خاوى خۆیان وا نیشان بده‌ن به‌ریه‌ککه‌وتن هه‌یه له‌نێوان من و شێخ لاهورى هاوسه‌رۆک و برا و هاوڕێمدا. پێشتریش وتوومه و ئێستاش دووپاتى ده‌که‌مه‌وه که؛ ئێمه سێ براین و هیچ هێزێک نییه بتوانێت رۆژێک له رۆژان درز بخاته نێوان برایه‌تیمانه‌وه. به دڵنیاییه‌وه له داهاتووشدا به پشتگیرى هه‌ردوو براى هاوسه‌رۆکم ڕووبه‌ڕووى هه‌موو ئه‌وانه ده‌بینه‌وه که رێگرن له‌به‌رده‌م جێبه‌جێکردنى ئه‌رک و پلانه‌کانمان له‌ناو حکومه‌ت و پلان و ستراتیژه‌کانمان له‌ناو یه‌کێتی.
هاوڵاتى زیاتر له نۆ ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژه‌ى روپێوى هه‌ژارى له سلێمانى ته‌رخانکرا، پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند پڕۆژه‌که بواره‌کانى خزمه‌تگوازارى ده‌گرێته‌وه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى تشرینى دووه‌مى 2020، له دیوانى پارێزگاى سلێمانی، پرۆژه‌ى روپێوى هه‌ژارى که پرۆژه‌یه‌کى خزمه‌تگوزارییه، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ک له هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانی، دارا ره‌شید، وه‌زیرى پلاندانانى هه‌رێم و خالد به‌تال، وه‌زیر پلاندانانى عێراق راگه‌یه‌ندرا. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبکر پارێزگارى سلێمانى له کۆنگره‌یه‌کى رۆژانامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پڕۆژه‌ى روپێوى هه‌ژاری، بواره‌کانى کشتوکاڵ، ئاو، رێگاوبان، په‌روه‌رده‌و که‌رته‌کانى دیکه‌ى خزمه‌تگوزارى ده‌گرێته‌وه، گوند‌و ناحییه‌کان له پێشینه ده‌بن و به‌شدارى ده‌بن له‌پلانى خزمه‌تگوزارییه‌کان. هه‌روه‌ها خالید به‌تال نه‌جم، وه‌زیرى پلاندانانى عێراق ئاشکرایکرد، بڕى نۆ ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار بۆ پڕۆژه‌که ته‌رخانکراوه، ساڵى رابردو له پارێزگاى دهۆک ئه‌نجامدراوه‌و ئه‌مساڵیش له‌سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێت و له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه پاڵپشتى دارایى ده‌کرێت. هاوکات، دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکراى کرد:" رێژه‌ى بێکارى له‌هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌دا نۆیه‌و دهۆک به‌پله‌ى یه‌که‌م، هه‌ولێرو سلێمانیش به‌پله‌ى دوه‌م و سێیه‌م دێن له‌ڕوى هه‌ژارییه‌وه".
هاوڵاتى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى سوپاى عێراق، رایگه‌یاند به‌پێى رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى فیدراڵ و حکومه‌تى هه‌رێم ئاسایشى شنگال به‌ده‌ست هێزه‌کانى پۆلیسى فیدراڵییه‌وه ده‌بێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى سوپاى عێراق، له لێدوانێکى به ئاژانسى هه‌واڵى ره‌سمى وڵاته‌که‌ى راگه‌یاند:" به‌پێى رێککه‌وتنى ئیداره‌دانى قه‌زاى شه‌نگال و ئاسایشى ناو قه‌زاکه به‌ته‌نها له ئه‌ستۆى پۆلیسى فیدراڵى سه‌ربه وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقدا ده‌بێت". هه‌روه‌ها، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد به‌پێى رێککه‌وتنه‌که حکومه‌تى فیدراڵ به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم له په‌یوه‌ست به لایه‌نى ئه‌منى و خزمه‌تگوزارى که له ئه‌ستۆى لیژنه‌یه‌کى هاوبه‌شدایه هه‌ڵده‌ستێت به دیاریکردنى که‌سێک له‌ناو شنگال بۆ ئیداره‌دانی. دوێنێ هه‌ینى 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێککه‌وتنێکیان بۆ ئاسایکردنه‌وه‌ى دۆخى قه‌زاى شه‌نگال راگه‌یاند.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى عێراق ده‌ڵێت، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته وه‌زیرى دارایى بۆ قه‌رزى ناوخۆیى به یاسا و موچه‌ى سێ مانگى داهاتووى چاره‌سه‌ر کردووه و ده‌شڵێت:" کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه 320 ملیار دیناره‌که ده‌نێردرێت بۆ حکومه‌تى هه‌رێم". جه‌مال کۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" وه‌زیرى دارایى ده‌سه‌ڵاتى پێدراوه قه‌رزى ناوخۆیى بکات و موچه‌ى سێ مانگى داهاتووى چاره‌سه‌ر کردووه، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ى ده‌رکردنى یاساوه له په‌رله‌مان". ناوبراو وتیشى:" حکومه‌تى عێراق تا کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه 320 ملیار دیناره‌که ده‌نێرێت بۆ حکومه‌تى هه‌رێم". له‌باره‌ى قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌تى عێراق، جه‌مال کۆچه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، بڕى 40 ملیار دۆلار قه‌رزى شه‌رى که‌نداو کوێتى له‌سه‌ره‌و بڕى 60 ملیار دۆلار قه‌رزى ناوخۆیى بڕى 24 ملیار دۆلار قه‌رزى ده‌ره‌کى له‌سه‌ره و به‌کۆى گشتى 124 ملیار دۆلار ده‌کات.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا رایگه‌یاند، ئاگربه‌ست له قه‌ره‌باغ به‌دیلى چاره‌سه‌رى کۆتایى نییه و ئازه‌رباینجان دوا ده‌رفه‌تى داوه‌ته ئه‌رمینیا، به‌ڵام ئێران ده‌ڵێت:" ئاگربه‌ستى ئه‌رمینیاو ئازه‌رباینجان هه‌نگاوێکه به‌ره‌و ئاشتى". وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا له به‌یاننامه‌یه‌کدا پێشوازى له ڕاگه‌یاندنى ئاگربه‌ست له هه‌رێمى قه‌ره‌باغ له نێوان هه‌ردوو لایه‌نى ناکۆک، ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان کرد و راشیگه‌یاند:" ئه‌م ئاگربه‌سته، به‌دیلى چاره‌سه‌رى کۆتایى کێشه‌ى نێوان ئه‌و دو وڵاته نییه، ئه‌مه دواین چانسه که ئازه‌ربایجان به ئه‌رمینیاى داوه بۆ ئه‌وه‌ى سوپاکه‌ى له هه‌رێمى قه‌ره‌باغ که ئه‌و به‌ناوچه داگیرکراوه‌کان باسى کردوه بکشێنێته‌وه". لاى خۆیه‌وه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، ئێران پێشوازى له ئاگربه‌ستى ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له قه‌ره‌باغ ده‌کات. زه‌ریف، له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تی، ئێران پێشوازى له ئاگربه‌ستى ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له قه‌ره‌باغ ده‌کات وه‌ک هه‌نگاوێک به‌ره‌و ئاشتی. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران داواى له‌و دوو وڵاته کردووه که ده‌ست به ئه‌نجامدانى گفتوگۆ بکه‌ن له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. دواى 10 کاتژمێر له گفتوگۆکردن، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له قه‌ره‌باغ گه‌یشتنه رێککه‌وتن. سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ئاگربه‌ستى نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که نێوه‌ندگیرییه‌که‌یان سه‌رکه‌وتوو بووه. له 27ى ئه‌یلول، شه‌ڕوپێکدادان له نێوان هه‌ردو وڵاتى ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له‌سه‌ر هه‌رێمى قه‌ره‌باغ ده‌ستیپێکرد.
هاوڵاتى پاش 10 کاتژمێر گفتوگۆ شه‌ڕى نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان راگیرا‌و هه‌ردوولا ئاگربه‌ستیان بۆ گۆڕینه‌وه‌ى دیل و ته‌رمه‌کانى نێوانیان راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ئاگربه‌ستى نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه و شه‌ڕ له ناوچه‌ى ناگۆرنى قه‌ره‌باغ، ناوچه‌ى جێناکۆکى نێوان هه‌ردوولا راده‌گیرێت. به به‌شداریى به‌رپرسانى گروپى مینسک-ى سه‌ربه رێکخراوى ئاسایش و هاوکاریى ئه‌وروپا ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان ده‌ست به گفتوگۆ ده‌که‌ن به ئامانجى گه‌یشتن به رێگه‌چاره‌یه‌کى ئاشتیخوازانه له نزیکترین کاتدا. به هاوکارى لیژنه‌یه‌کى له رێکخراوى خاچى سورى نێوده‌وڵه‌تی دیل و ته‌رمى کوژراوه‌کان ده‌گۆڕنه‌وه. له 27ى ئه‌یلولى 2020، شه‌ڕوپێکدادان له نێوان وڵاتانى ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له‌سه‌ر هه‌رێمى قه‌ره‌باغ ده‌ستیپێکرد و تورکیا بۆ پشتیوانى ئازه‌رباینجان میلیشیاى چه‌کدارى سورى ره‌وانه‌ى باکۆ کرد و زیاتر له 85 چه‌کدارى سورى کوژراون.
ھاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە ئەرێنی و گەشبینییەوە لە رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی شنگال دەڕوانن، رێککەوتنەکەش هەنگاوێکی دروستە و لە بەرژەوەندیی تەواوی وڵاتدایە. "داواکارین جێبەجێبکرێت". نێچیرڤان بارزانی، دەستخۆشی لە تیمی دانوستاندنکاری هەردوولا بۆ سەرخستنی گفتوگۆکان و گەیشتن بەو رێککەوتنە دەکات. دەشڵێت، "ئه‌م كاره ئه‌نجامى هه‌ستكردن به به‌پرسياريه‌تى، پێكه‌وه‌يى و كارى هاوبه‌شى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانه". سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێ‌زانین و دەستخۆشییەکی "تایبەت" پێشکەش بە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و رایدەگەیێنێت، "رۆڵێکی دیاری کاریگەر و یارمەتیدەری بینیوە لە سەرخستنی گفتوگۆکان". دەقی پەیامی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: به ئه‌رێنى و گه‌شبينييه‌وه له ڕێككه‌وتنى ئه‌مڕۆى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال ده‌ڕوانين. ده‌ستخۆشى له تيمى دانوستانكارى هه‌ردوولا بۆ سه‌رخستنى گفتوگۆكان و گه‌يشتن به ڕێككه‌وتن ده‌كه‌ين. ئه‌م كاره ئه‌نجامى هه‌ستكردن به به‌پرسياريه‌تى، پێكه‌وه‌يى و كارى هاوبه‌شى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانه. سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشييه‌كى تايبه‌ت پێشكه‌ش به به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران مسته‌فا كازمى ده‌كه‌ين كه ڕۆڵێكى ديارى كاريگه‌ر و يارمه‌تيده‌رى بينى بۆ سه‌رخستنى گفتوگۆكان و گه‌يشتن به‌م ڕێككه‌وتنه، هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگيرى و به‌شداريى خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و ماندووبوونى بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتنه‌كه و هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين كه يارمه‌تيده‌ر و هاوكار بوون. ئه‌م ڕێككه‌وتنه هه‌نگاوێكى نيشتمانيانه‌ى دروسته له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى وڵات‌دا و ده‌بێته هۆى بنياتنانه‌وه و پته‌وكردنى متمانه له‌نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، هيوادارين هه‌نگاوى ديكه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولاى به‌دوادا بێت و گه‌ڕانه‌وه‌يه‌كى سه‌ربه‌رزانه و ئارام و بێ كێشه بۆ خوشك و برايانى ئێزدى و ته‌واوى خه‌ڵكى شه‌نگال و سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه، دابين بكات. داواكارين پابه‌ندى به جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه بكرێت، هه‌روه‌ها داوا له هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانمان ده‌كه‌ين بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و ناوچه‌كه و بووژاندنه‌وه‌ى ژێرخانيان هاوكارمان بن كه ده‌بێته مايه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورديى له‌نێوان پێكهاته‌كاندا. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 9/10/2020
هاوڵاتى له‌په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا مه‌سعود بارزانی‌و مسته‌فا کازمی ڕێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى عێراق‌و حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ی ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال تاوتوێ ده‌که‌ن و به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى باره‌گاى بارزانى:" ڕێککه‌وتنى له‌مشێوه‌یه ئاماژه‌یه بۆ به‌هێزبونى متمانه‌ى نێوان حکومه‌تى فیدڕاڵى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان". ڕاگه‌یه‌ندراوی باره‌گای بارزانی: ڕۆژى هه‌ینى 9ـى تشرینى یه‌که‌مى 2020 له‌په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیى نێوان مه‌سعود بارزانی و به‌ڕێز مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقدا ڕێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ‌و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌مه‌ێ ئاساییکردنه‌وه‌ى بارودۆخى شنگال تاوتوێ کراوه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا هه‌ردولا خۆشحاڵیى خۆیان بۆ ئه‌و ڕێککه‌وتنه گرنگه ده‌ربڕى و جه‌ختیشیان له‌وه‌کرده‌وه که ڕێککه‌وتنى له‌مشێوه‌یه ئاماژه‌یه بۆ به‌هێزبونى متمانه‌ى نێوان حکومه‌تى فیدڕاڵى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان.
هاوڵاتى ئه‌مشه‌و هه‌ینى حکومه‌تى عێراق که‌وته حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه و هێزێکى گه‌وره و تانکى گه‌وره‌ى نارده ناوچه‌ى سه‌وز به‌هۆى تێککچونى باردۆخى ئه‌منییه‌وه. به‌پێى هه‌واڵى میدیاکانى عێراق که که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر راگه‌یه‌ندرا، دۆخى ئه‌منى به‌غدا تێکچووه و به فه‌رمانى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق سوپا و هیزه ئه‌منیه‌کان که‌وتونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه بۆ پاراستنى ناوچه‌ى سه‌وز. میدیاکانى عێراق باس له‌وه‌ش ده‌که‌ن، له‌سه‌ر فه‌رمانى مسته‌فا کازمى یه‌که‌ى تانکى فیرقه‌ى 9ى سووپاى عێراق بۆ ناوچه‌ى سه‌وز جوڵه پێکراوه، هێزێکى زۆر له شه‌قامه‌کانى ناو به‌غداد بڵاوه‌پێکراوه.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى رایانگه‌یاند، داوا له سه‌رجه‌م مامۆستایان ده‌که‌ن پابه‌ندى هیچ جۆره خوێندنێک نه‌بن و بایکۆتى خوێندنى ئه‌لیکترۆنى و ناو خوێندنگه بکه‌ن. ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى مامۆستایانى ناڕازى له راگه‌یه‌نراوێکدا که وێنه‌یه‌کى بۆ "هاوڵاتى" نێردراوه ده‌ڵێن: "به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و وه‌زیره‌که‌ى بیر له بینا و دار و به‌رد و قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌ر ده‌کاته‌وه، به‌ڵام مامۆستایان وه‌کو پێکهێنه‌رى سه‌ره‌کى په‌روه‌رده پشت گوێ ده‌خه‌ن و گوێ بۆ داواڕه‌واکانیان ناگرن". هه‌روه‌ها ده‌شڵێن:" وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده نایه‌وێت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده به‌شێوه‌یه‌کى ته‌ندروست به‌ڕێوه بچێت، ته‌نها ده‌یه‌وێ له ڕ‌وى ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان بڵێ ده‌رگاى خوێندنگاکان کراونه‌ته‌وه". هاوکات، ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که داواکارن له سه‌رجه‌م مامۆستایان پابه‌ندى هیچ جۆره خوێندنێک نه‌بن و بایکۆتى خوێندنى ئه‌لکترۆنى و ناو خوێندنگه بکه‌ن، "تا ئه‌وساته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم وه‌ڵامى داواکارى مامۆستایان ده‌ده‌نه‌وه ". سبه‌ینێ شه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2020 ده‌ستپێکى ده‌وامى فه‌رمییه بۆ قوتابیانى قۆناغى یه‌که‌م و دوه‌مى بنه‌ڕه‌تى له‌ناو پۆل ده‌قى راگه‌یه‌نراوى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازی: مامۆستایانى سه‌ربه‌رز دایکان و باوکانى به‌ڕێز له‌گه‌ڵ به‌ناو ده‌ستپێکى ساڵى نوێى خوێندن ى قۆناغى بنه‌ڕه‌تى وه‌ک مامۆستایانى ناڕازى پێمان باشه هه‌ڵوێستى خۆمان له چه‌ند خاڵێکدا بخه‌ینه ڕوو 1 ـ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده گوێى بۆ بۆچونى پسپۆران و خه‌مخۆران نه‌گرت و سووره له‌سه‌ر به ئه‌لکترۆنى کردنى خوێندن، که پێمان وایه ئه‌م بڕیاره به زیانى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده ته‌واو ده‌بێت و ته‌نها بۆ خۆدزینه‌وه‌یه له داوا ڕه‌واکانى مامۆستایان، هاوکات ئه‌م بڕیاره خزمه‌تکردنه به خوێندنگه ئه‌هلییه‌کان و به‌شێکه له پرۆسه‌ى به پاره‌کردنى خۆێندن و ده‌بێته هۆى زیاتر په‌راوێزخستنى خوێندنى حکومى . 2 ـ به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و وه‌زیره‌که‌ى بیر له بینا و دار و به‌رد و قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌ر ده‌کاته‌وه ، به‌ڵام مامۆستایان وه‌کو پێکهێنه‌رى سه‌ره‌کى په‌روه‌رده پشت گوێ ده‌خه‌ن و گوێ بۆ داواڕه‌واکانیان ناگرن. 3 ـ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده نایه‌وێ پرۆسه‌ى په‌روه‌رده به‌شێوه‌یه‌کى ته‌ندروست به‌ڕێوه بچێت ، ته‌نها ده‌یه‌وێ له ڕووى ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان بڵێ ده‌رگاى خوێندنگاکان کراونه‌ته‌وه و پرۆسه‌ى خوێندنى ئه‌لکترۆیمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر نا له شاره‌کانى هه‌ولێر و دهۆکیش بایکۆتێکى ڕانه‌گه‌یه‌نراو هه‌یه و زۆربه‌ى قووتابیان و مامۆستایان پابه‌ندى خوێندنى ئه‌لکترۆنى نابن و په‌یڕه‌وى ناکه‌ن . 4 ـ ئه‌گه‌ر به‌هۆکارى نه‌خۆشى کۆرۆناوه ده‌رگاى خوێندنگاکان داخراون پێویسته خوله‌کانى په‌یمانگاکان و خوێندنگه ئه‌هلییه‌کانیش دابخرێن . 5 ـ پشتیوانى هه‌ڵوێستى ئه‌ولقانه‌ى یه‌کێتى مامۆستایان و ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه ده‌که‌ین که بڕیارى بایکۆتیان داوه ، هیوادارین تا وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داوا ڕه‌واکانى مامۆستایان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رده‌وام بن. له کۆتاییدا داواکارین له سه‌رجه‌م مامۆستایان پابه‌ندى هیچ جۆره خوێندنێک نه‌بن و بایکۆتى خوێندنى ئه‌لکترۆنى و ناو خوێندنگه بکه‌ن ، تا ئه‌وساته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم وه‌ڵامى داواکارى مامۆستایان ده‌ده‌نه‌وه . ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى مامۆستایانى ناڕازى
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى له باره‌ى ئه‌و رێکه‌وتنه بڵاوکرده‌وه، که ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2020/10/9 له نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراق ئیمزا کرا، له پێناو ئاساییکردنه‌وه‌ى بارودۆخى شنگال. ده‌قى په‌یامه‌که‌ی مه‌سرور بارزانى: رێکه‌وتنى ئه‌مڕۆى نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى بارودۆخى شه‌نگال، ئه‌نجامى کارکردنى جیددى و دانوستانى چه‌ندین مانگى نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵه، که یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌ربه‌رزانه‌ى ئاواره‌کانى شه‌نگال که رووبه‌ڕووى ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کى زۆر بوونه‌ته‌وه له سه‌ر ده‌ستى تیرۆریستانى داعش. بێگومان ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، رۆڵێکى گرنگى ده‌بێت له‌وه‌ى خه‌ڵکى ناوچه‌که بڕیار له چاره‌نووسى خۆیان بده‌ن. هه‌ردوولا رێکه‌وتووین له سه‌ر ئه‌وه‌ی، شه‌نگال له رووى ئیدارى و ئه‌منى و خزمه‌تگوزارییه‌وه، به شێوه‌یه‌کى هاوبه‌ش به‌ڕێوه ببرێت. ئه‌م رێکه‌وتنه‌ش سه‌ره‌تایه‌که بۆ جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140ى ده‌ستوور. دواى ئیمزاکردنى رێکه‌وتنه‌که، له گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق به‌ڕێز مسته‌فا کازیمی، گفتوگۆمان ده‌رباره‌ى رێکه‌وتنه‌که کرد و سوپاسى تیمى هه‌ردوولا ده‌که‌ین، بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى ئه‌م رێکه‌وتنه گرنگه. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگیى له نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى هه‌بێت، ده‌توانین زۆر ده‌سکه‌وتى دیکه‌ش به ده‌ست بهێنین له سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش. ئێمه پشتگیریى له هه‌ر هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ین له پێناو بنیاتنانه‌وه‌ى ئه‌و وێرانکارییه‌ی، تیرۆریستانى داعش له شه‌نگال ئه‌نجامیاندا. لێره‌دا به پێویستى ده‌زانم سوپاسى خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق بکه‌م، بۆ پشتیگریى و به‌شداریکردنى راسته‌وخۆى له به ئه‌نجام گه‌یشتنى ئه‌م رێکه‌وتنه‌دا. مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 2020/10/9
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان هۆشدارى ده‌داته پارتى به‌وه‌ى پاشه‌کشه له‌پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى ناکه‌ن و ده‌شڵێت "ئه‌و پڕۆژه‌یه یه‌کێکه له هه‌نگاوه‌کان بۆ چاکردنى گوزه‌رانى خه‌ڵک". میران محه‌مه‌د، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ده‌ڵێت:"پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى کارگێرى و دارایى هه‌نگاوێکى گرنگه بۆ رزگارکردنى خه‌ڵکى کوردستان له بێ‌توانایى حکومه‌ت له‌پێشکه‌شکردنى ساده‌ترین خزمه‌تگوزاریه‌کان". ناوبراو ده‌شڵێت:"ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ دژایه‌تى که‌س نییه و یه‌کێکه له هه‌نگاوه‌کان بۆ چاکردنى گوزه‌رانى خه‌ڵک له‌به‌رئه‌وه به په‌لاماردانى هاوسه‌رۆک و تۆمه‌ت و دروشمى بێ بنه‌ما هه‌رگیز سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌و پرۆژه‌یه پاشه‌کشه ناکات". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه "گه‌ر پارتى به‌نیازبێت به ناشرینکردنى یه‌کێتیه‌کانه‌وه خه‌ڵک سه‌رقاڵ بکات تا درێژه به‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ى ئێستا بدات و پڕۆژه‌که و کێشه‌ى سه‌ره‌کى له‌بیر خه‌ڵک به‌رێته‌وه ئه‌وا هێنده‌ى تر به‌م کارانه‌ى خۆى بچوک ده‌کاته‌وه و تادێت حکومه‌ت بێ ئه‌رزش ده‌کات که ره‌نگه سه‌رئه‌نجام هه‌ر به فعلى بچوککردنه‌وه‌ى کابینه‌ى حکومه‌ت پێویست بێت". ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى پڕۆژه‌یه‌کى بۆ لامه‌رکه‌زى پێشکه‌شى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کردووه و چاوه‌ڕوانه حکومه‌ت په‌سه‌ندى بکات و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانى بکات بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان.
هاوڵاتى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زیرى وزه‌ى ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و گفتوگۆیان له‌باره‌ى ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنانى کۆمپانیا ئه‌مریکییه‌کان له‌بوارى وزه‌دا کردووه. به‌پێى راگه‌یێندراوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که، مه‌سرور بارزانى و دان بروولیێت گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا کردووه، "به تایبه‌تى ده‌رفه‌ته‌کانى وه‌به‌رهێنانى کۆمپانیا ئه‌مریکییه‌کان له بوارى وزه‌ى هه‌رێمى کوردستان به جۆرێک که له به‌ررژه‌وه‌ندیى هه‌ردوولادا بێت". ده‌قى راگه‌یێندراوى حکومه‌تى هه‌رێم: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2020/10/9 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و دان برولیێت وه‌زیرى وزه‌ى ئه‌مه‌ریکا، په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا. گفتوگۆ ده‌رباره‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا کرا، به‌تایبه‌تى ده‌رفه‌ته‌کانى وه‌به‌رهێنانى کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکییه‌کان له بوارى وزه‌ى هه‌رێمى کوردستان به جۆرێک که له به‌ررژه‌وه‌ندى هه‌ردوولادا بێت. سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، سوپاسى پشتگیریى و هاوکاریى وڵاته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکاى کرد بۆ هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى له هه‌موو ڕوویێکه‌وه. سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، که هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له په‌ڕه‌پێدانى زیاترى وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ریکى له هه‌رێمى کوردستان ده‌کات، به تایبه‌تى له بوارى وزه و گازى سروشتی‌دا. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه کرده‌وه، که ده‌کرێ هه‌رێمى کوردستان ، ببێته سه‌نته‌رێکى گرنگ بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌موو ناوچه‌کانى عێراقدا.
هاوڵاتى وته‌بێژى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له تویتێکدا رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵى له‌سه‌ر پرسى شنگال راگه‌یاند. ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ ئاشکرایکرد:"رێککه‌وتنێکى مێژووى له باره‌ى شنگال له نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا ئه‌نجام دراوه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه رێککه‌وتنه‌که کۆتایى به ده‌سه‌ڵاتى "گروپه نه‌ویستراوه‌کان" له ناوچه‌که ده‌هێنێت و رێگاخۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ دووباره بونیادنانه‌وه‌ى شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵکه‌که‌ی. هاوکات، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له دواى کۆبوونه‌وه‌که رایگه‌یاند:" به ئاماده‌بوونى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و نوێنه‌رانى هه‌رێم و به‌غدا، رێککه‌وتنێکى باش کراوه بۆ ئاسایى کردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌منی، سه‌ربازى و ئیداریى شنگال".
