ئارا ئیبراهیم فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باجه‌کان له‌سلێمانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى دواکه‌وتنى موچه‌وه بایکۆتى ده‌وامیان راگه‌یاند و جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى باجه‌کان سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:" ناتوانین به‌ڵێنى دوانه‌که‌وتنى موچه‌یان پێ بده‌ین". ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 11ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى باجه‌کان که له چه‌ند به‌رێوه‌به‌رایه‌تى( خانوبه‌ره‌ى میرى، ده‌رامه‌تى یه‌ک، ده‌رامه‌تى دوو، باجى ده‌رامه‌تى کۆمپانیاکان، گه‌وره باجده‌ران، بانکى سه‌روه‌رى، خانوبه‌رى یه‌ک، خانوبه‌ره‌ى دوو) پێکهاتووه و بایکۆتى ده‌وامیان راگه‌یاند. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باجه‌کان، رۆژانه به ده‌یان ملیار دینار داهات بۆ حکومه‌تى هه‌رێم له باج و زه‌ریبه کۆده‌که‌نه‌وه و فه‌رمانبه‌رانى داواى مافى خۆیان ده‌که‌ن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن. له‌کاتى بایکۆتى فه‌رمانبه‌راندا، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى باجه‌کان ده‌چێته فه‌رمانگه‌که‌و داوایان لێ ده‌کات بچنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ران هیچ وه‌ڵامێکیان نه‌بووه تا ئه‌وکاته‌ى دڵنیا ده‌بنه‌وه له پێدانى موچه‌کانیان. عه‌لى عه‌بدوڵا، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى باجه‌کان سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئێمه چووین گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌راندا کردووه که ئیشى هاوڵاتیان رایى بکه‌ن و بچنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان". ناوبراو وتیشى:" گونجاندنێکمان کردووه که‌له‌گه‌ڵ باردۆخى ئێستاى فه‌رمانبه‌راندا بگونجێت و کاتى (of) یان بۆ زیاد کراوه، به‌ڵام ناتوانین هیچ به‌ڵێنێکیان پێ بده‌ین بۆ دابینکردنى موچه، چونکه ناکرێت دائیره‌کانى ئێمه جیا بکرێته‌وه له حکومه‌تى هه‌رێم". عه‌لى عه‌بدوڵا، باسى له‌وه‌شکرد، چه‌ند جارێک پێشنیاریان کردووه له داهاتى فه‌رمانگه‌کان موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدرێت، به‌ڵام ره‌تکراوه‌ته‌وه، وتیشى:" ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم چاره‌سه‌رى دۆخى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بکات و له‌ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نییه".
هاوڵاتى بانکى ره‌شیدى عێراقى به چه‌ند مه‌رجێک بڕى 10 ملیۆن دینار قه‌رز به‌و ژنانه ده‌دات که مێرده‌کانیان کۆچى دوایى کردووه یا جیابوونه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 11ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى بانکى ڕه‌شیدى راگه‌یه‌ندراوێکى بۆ پێدانى ئه‌و بڕه قه‌رزه بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت:" که پێدانى بڕى 10 ملیۆن دینار به‌و چینه‌ى ژنان بۆ هاوکاریکردن و ڕه‌خساندنى هه‌لى کاره بۆیان، به چه‌ند مه‌رجێک قه‌رزه‌که ده‌درێت". هه‌روه‌ها بانکى ره‌شد ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، "ئه‌وانه‌ى که داواکارى بۆ وه‌رگرتنى قه‌رزه‌که پێشکه‌ش ده‌که‌ن، ده‌بێت به‌ڵێن بده‌ن قه‌رزه‌که بۆ په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌م چالاکى و کارانه به‌کاربهێنن، درومان، ئارایشتگا، خواردنه‌گه، دوکانى فرۆشتنى بابه‌ته خوراکییه‌کان". هاوکات، ده‌بێت فه‌رمانبه‌رێکى حکومه‌ت که‌فاله‌تیان بکات به مه‌رجێک موچه‌ى ته‌واوى ئه‌و فه‌رمانبه‌ره تواناى مسۆگه‌رکردنى له 50%ى قه‌رزه‌که‌ى هه‌بێت.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" حکومه‌تى عێراق پڕۆژه‌یاسایه‌کى ناردووه بۆ ئه‌وه‌ى قه‌رزى ناوخۆیى ده‌ره‌کى بکات بۆ پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى". حکومه‌تى عێراق پڕۆژه یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان کرد، سه‌لیم شوشکه‌یى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له لیژنه‌ى یاسایى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" پڕۆژه یاساکه ره‌وانه‌ى لیژنه‌ى دارایى کراوه و دواتر ره‌وانه‌ى لیژنه‌ى یاسایى ده‌کرێت". ناوبراو وتیشى:" حکومه‌تى عێراق قه‌رز له بانکه‌کانى ناوخۆ‌و سندوقى نه‌قدى ده‌ولى ده‌کات بۆ پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى". سه‌لیم شوشکه‌یى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه قه‌رزکردن له سندوقى نه‌قدى نێوده‌وڵه‌تى به مه‌رجێک ده‌درێته عێراق یان هه‌ر ده‌وڵه‌تێکى دیکه که له بودجه‌ى ئه‌و ساڵه‌دا جێگیر بکرێت.
هاوڵاتى باڵیۆزى تورکیا له به‌غدا پێشوازى له رێککه‌وتنه‌که‌ى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر دۆخى قه‌زاى شه‌نگال ده‌کات و داوا ده‌کات به زوترین کات جێبه‌جێ بکرێت. له‌رێگه‌ى باڵیۆزخانه‌ى وڵاته‌که‌ى له به‌غدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا پێشیوازیى له رێککه‌وتنه‌که‌ى سه‌ر شه‌نگال له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق کرد و ئاماده‌ه‌ى ده‌ربڕیووه هاوکارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان لایه‌نه‌کانى رێککه‌وتنه‌که بکات و داواى کردووه هه‌رچى زووه جێبه‌جێ بکرێت. ئێواره‌ى هه‌ینیى رابردوو رێککه‌وتن له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق کرا و له‌سه‌ر قه‌زاى شه‌نگال و ئه‌نجومه‌نى دیموکراتى خۆسه‌رى له شه‌نگال و هێزه‌کانى یه‌په‌ژه به‌ته‌واوى رێککه‌وتنه‌که ره‌تده‌که‌نه‌وه.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌یى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل- نه‌په‌گه، شه‌هیدبوونى فه‌رمانده‌یه‌کى ڕاگه‌یاند، که له‌کاتى هێرشى چه‌کدارانى داعشدا، ئێزدییه‌کانى له کۆمه‌ڵکوژیى ڕزگارکرد. نه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، عه‌گید جڤیان (وه‌حده‌دین کارای) فه‌رمانده‌ى هه‌رێمى بۆتان، له‌گه‌ڵ دوو گه‌ریلاى دیکه به ناوه‌کانى "هه‌بوون و جانفه‌دا" ڕۆژى ١١ى ئه‌یلولى ئه‌مساڵ په‌یوه‌ستى کاراوانى شه‌هیدان بووه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل- نه‌په‌گه ڕۆژى ١١ى ئه‌یلولى ئه‌مساڵ له مه‌یدانى ماسیرۆ سه‌ربه ناوچه‌ى شاخێى وان، له شه‌ڕێکى دژى هێزه داگیرکه‌ره‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک، فه‌رمانده‌ى ئه‌و هێزه‌ى که له شه‌نگال دژى فه‌رمانى سه‌ر کۆمه‌ڵگاى ئێزدى تێکۆشانى کرد و ئه‌ندامى کۆنسه‌ى فه‌رمانده‌یى هه‌په‌گه و فه‌رمانده‌ى هه‌رێمى بۆتان، هه‌ڤاڵ “عه‌گید جڤیان” (وه‌حده‌دین کارای) هاوڕیى له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانمان ‘جانفه‌دا گۆیی’ (ته‌کین یڵدرم) و ‘هه‌بوون گرێسپی’ (خه‌لیل کاڤوس) شه‌هید بوون، سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى هاوڕێمان، خه‌ڵکى وڵاتپارێزیى گه‌ڤه‌ر و بۆتان، هێزه قاره‌مانه‌کانى گه‌ریلا و هه‌موو گه‌لى کوردستان ده‌که‌ین، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى که به‌و شه‌هیدانه‌مان داوه جارێکى دیکه له که‌سایه‌تى شه‌هیده قاره‌مانه‌کانمان دووباره‌ى ده‌که‌ینه‌وه. هێرشه داگیرکه‌رییه‌که‌ى ده‌وڵه‌تى تورک به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى ١١ى ئه‌یلول وه‌کو هه‌موو جارێک به هێرشى ئاسمانى ده‌ستیپێکرد، له‌م هێرشه‌دا زیانێک به هێزه‌کانمان نه‌گه‌یشت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ڕێگه‌ى دیکه‌ش هه‌بوون، هه‌ڤاڵ عه‌گید بڕیارێکى مێژوویى دا بۆ چالاکى و له‌گه‌ڵ هێزه قاره‌مانه‌کانى گه‌ریلاى هاوڕێی، له‌دژى گردى فه‌رمانده‌یى و کۆنترۆڵى دووژمن، به ڕۆحى فیدایى ئاپۆیى چالاکیى و هێرشى به‌رفراوانى ئه‌نجامدا، ئه‌و چالاکییه شۆڕشگێڕییه که کاتژمێر ٠٦:٣٠ خوله‌کى به‌یانى ده‌ستیپێکرد، به‌و ئه‌نجامانه‌ى به‌ده‌ستیهێنا بووه چالاکییه‌کى مێژوویی، له ئه‌نجامى ئه‌و چالاکییه‌دا ١٠ داگیرکه‌ر سزادران، که پێنجیان فه‌رمانده‌ى باڵاى ناوه‌ندى فه‌رمانده‌یى و کۆنترۆڵى هێزى داگیرکه‌رى تورک بوون، هێزه‌کانى گه‌ریلا به فه‌رمانده‌یى هه‌ڤاڵ عه‌گید سه‌رکه‌وتووانه پێگه‌کانى دووژمنیان له‌ناوبرد، به‌ڵام دووژمن به هێلیکۆپته‌رى کوبرا و ئامێره ئاسمانییه‌کانى دیکه ده‌ستێوه‌ردانى کرد و شه‌ێ گه‌یشته لوتکه، له‌و چالاکییه مێژووییه‌دا که بووبه داستانێکى ڕاسته‌قینه‌ى قاره‌مانێتی، فه‌رمانده‌ى هه‌رێمى بۆتان ‘عه‌گید جڤیان’، فه‌رمانده‌ى تیم ‘جانفه‌دا گۆیی’ و فه‌رمانده‌ى تیم ‘هه‌بوون گرێسپی’ شه‌هید بوون. ده‌قى چاوپێکه‌وتنێکى عه‌گید جڤیان له‌گه‌ڵ رۆژنیوز له 13ى تشرینى دووه‌مى 2015 که مژده‌ى رزگارکردنى شه‌نگالى راگه‌یاند عه‌گید جڤیان فه‌رماندارى گشتى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل هه‌په‌گه له‌شه‌نگال له‌رێگه‌ى رۆژنیوزه مزگێنى رزگارکردنى شه‌نگالى بۆ ته‌واوى گه‌لى کورد و کوردانى ئێزیدى راگه‌یاند و ده‌ستنیشانى کرد که له 3ى مانگى ئابى 2014 بۆ رزگارکردنى شه‌نگال به‌رخۆدان ده‌که‌ن و ده‌ڵێت:” وه‌ک ده‌زانرێت رۆژى 3ى ئابى 2014 شه‌نگال له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانى داعشه‌وه داگیرکرا. له 5ى ئابى هه‌مان سال ئێمه له‌وێ ده‌ستمان به تێکۆشان کرد ، ماوه‌ى نزیکه‌ى ساڵ و نێوێک به‌رخۆدانێکى مه‌زنمان کرد. ئه‌و تێکۆشانه به‌خوێنى هه‌ڤاڵانى شه‌هید به‌رێوه‌چوو و به‌ئه‌نجام بوو. ئێمه مزگێنى ئه‌و سه‌رکه‌وتنه ده‌گه‌یه‌نینه کوردانى ئێزیدى و گه‌له‌که‌مان له‌باشوورى کوردستان . خوێنى شه‌هیدانمان به‌فیرۆ ناچێت. له‌هه‌مان کاتدا تۆڵه‌ى به‌سه‌دان ئێزیدى ــ مان کرده‌وه که شه‌هیدبوون و به‌دیل گیراون . به‌ڵام راگه‌یاندنى نزیک له پارتى دیموکراتى کوردستان ئه‌م راستیه چه‌واشه‌ده‌کات . راستیه‌کان چه‌واشه کراون و ده‌کرێن. به‌و شێوه‌یه نیشانى ده‌ده‌ن که ئێمه لێره ده‌سه‌لاتداریمان راگه‌یاندوه و ئێمه ده‌خوازین شه‌نگال له‌باشورى کوردستان داببڕێنین، به‌دڵنیاییه‌وه هیچ نیازێکى له‌و شێوه‌یه‌مان نیه.” ( ئێمه گه‌ریلاى گه‌لى کوردین) عه‌گید جڤیان رایگه‌یاند که ئه‌وان شه‌نگال وه‌ک به‌شێک له باشوورى کوردستان ده‌زانن و ووتى:” ئێمه گه‌ریلا و فیداکارى گه‌لى کوردین و له‌هه‌موو شوێنێک له‌خزمه‌تى گه‌له‌که‌مانین. ئێمه بۆ ئازادکردنى شه‌نگال هاتین بۆ ئێره، ئه‌و تێکۆشانه‌ى تا ئێستا ده‌یکه‌ین بۆ ئه‌و ئامانجه‌یه. ئێمه شه‌نگال وه‌ک به‌شێک له باشوورى کوردستان ده‌بینین بێ گومان ته‌نیا ئێمه رزگارمان نه‌کرد، به‌ڵام ئه‌مه ناشاردرێته‌وه که ئێمه پێشه‌نگى بووین.” “ئێمه له رووى ته‌کنیک و ژماره‌دا له گه‌ڵ که‌س له کێبڕکێ دانین” جڤیان ئاماژه‌ى به‌وه کرد که تا هه‌ڕه‌شه‌کانى داعش به‌رده‌وام بن، ئه‌وان له وێ ده‌مێننه‌وه‌و وتی: “ئێستا له سه‌نته‌رى شه‌نگال له ته‌نیشت گه‌ریلا هێزى پێشمه‌رگه‌و شه‌رڤانانى ئێزیدیش هه‌ن. له رووى ته‌کنیک و ژماره‌وه خۆمان له گه‌ڵ که‌س به‌راورد بکه‌ین، پێویستیه‌کى وه‌هاش نابینین. ئه‌وه‌ى گرنگه ئیراده‌و گرێدانى ئێمه‌یه به گه‌له‌که‌مان، خاک و شه‌هیدانمان، نامانه‌وێ له سه‌ر ئه‌م مژاره‌ش له گه‌ڵ هیچ که‌سێک بکه‌وینه نێو گفتوگۆیه‌کى بێ واتا، ئه‌وه‌ى بۆمان گرنگه، ئه‌وه‌یه که هاوڵاتیانى شه‌نگال به ئازادى له‌سه‌ر خاکه‌که‌یان بژین، ئه‌گه‌ر پێویست بکات ئێمه وه‌ک پارێزڤانانى شه‌نگال له باشورى کوردستان ده‌مێنینه‌وه، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت بمێنینه‌وه، تاوه‌کو هه‌ڕه‌شه‌یه‌کیش له سه‌ر خاکى باشور وشه‌نگال به‌رده‌وامى هه‌بێت، لێره ده‌مێنینه‌وه.” “ئێمه بۆ فه‌رمانده‌ى هاوبه‌ش ئاماده‌ین” عه‌گید جڤیان فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل هه‌په‌گه له شه‌نگال له کۆتایى دا سه‌نجى راکێشایه سه‌ر بانگه‌وازى هاوسه‌رۆکایه‌تى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) که بۆ فه‌رمانده‌یه‌کى هاوبه‌شى نێوان گه‌ریلا و شه‌ڕڤانان و پێشمه‌رگه، وتی: “ئێمه بۆ ئه‌م فه‌رمانده‌ییه‌ى که که‌جه‌که بانگه‌وازى بۆ کرد، ئاماده‌ین. ئاماده‌ین له ژێر چه‌ترى فه‌رمانده‌ى هاوبه‌شدا به‌رنامه‌یه‌ک دابنێین بۆ رزگار کردنى هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى له باشورى کوردستان هه‌ڕه‌شه‌ى چه‌ته‌کانى داعشیان له‌سه‌ره. هیوادارین دواى پاک کردنه‌وه‌ى شه‌نگال هاوڵاتیانى ئێزیدى بگه‌ڕێنه‌وه وارگه‌ى خۆیان و بێن لێره برینه‌کانیان ساڕ‌ێژ بکه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بانگه‌وازى هاوکارى له هه‌موو لایه‌نه‌کان و ده‌وروبه‌ر ده‌که‌ین و چاوه‌ڕوانى پشتگرین.”
ھاوڵاتی هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند "ڕەخنەی بەهێز ڤاكسینە بۆ پەتای گەندەڵی" و داوای‌کرد بەرپرسان بە ڕەخنە قەڵس نەبن. هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، لە تویتێكدا وتی "بەرپرسانی حكومەت بە ڕەخنە زۆر قەڵس دەبن لە كاتێكدا رەخنە بۆ دژایەتی نیە." وتیشی "ڕەخنە بۆ زیندو ڕاگرتنی ئیرادەی چاكسازیە، چونكە ڕەخنەی بەهێز ڤاكسینە بۆ پەتای گەندەڵی". ئەوەش لەکاتێکدایە ھەینی ڕابردوو ئه‌میندارى گشتیى یه‌کگرتو له‌باره‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانى حزبه‌که‌ى له سنوورى پارێزگاى دهۆک په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و دەستخۆشی لەبەرپرسانی یەکگھرتوو کرد لە حکومەتی خۆجێی دھۆک دوای ھەڵوەشاندەوەی رێکەوتنیان لەگەڵ پارتی. رۆژى 21 ئه‌یلوولى ئه‌مساڵ، رێککه‌وتنى پارتى و یه‌کگرتوو له‌سه‌ر حکومه‌تى خۆجێیى دھۆک هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
ھاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئێوارەی شەممە رایگەیاند غازی ساڵح ئالیخان بەرپرسی ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕی لەلایەن پەکەکەوە تیرۆر کراوە و پێشتریش هەڕەشەی تیرۆرکردنیان لێکردووە. ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا وتی "دوای لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنە، دەرکەوت کە لەلایەن پەکەکەوە تیرۆر کراوە و پێشتریش بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی تیرۆرکردنیان لێکردبوو." وتیشێ "بەتووندی ئیدانەی ئەم کارە تیرۆریستییە ترسنۆکانە دەکەین و ئەم کردەوە تیرۆریستییە بێ وەڵام نابێت." لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا ئاسایش داوا لە هاونیشتمانییان دەکات "لە ئاست ئەم کارە تیرۆریستییە، هەڵوێستیان هەبێت." دەروازەی سنووریی سەرزێڕێ لە سنووری نێوان تورکیا و باشووری کوردستانە. گەلیکێ ـش گوندێکی سنوورییە و سەر بە شارۆچکەی کانی ماسێیە. دانیشتووانەکەی بۆ پشوودان و سەردانیکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان دەچنەوە گوندەکە. به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ی سنووریی سه‌رزێڕێ لە پاریزگای دھۆک کوژرا بە فیشەکی قەناس، ئەوەش لەکاتێدکا بووە پێنجشه‌ممه سه‌ردانی گوندی "ئالیخان"ـی له سنووری ناحیه‌ی كانی ماسیان كردبوو. دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای "زاخۆ" به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ھاوڵاتی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەقی رێککەوتنەکەی نێوانیان لەبارەی شنگال بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، حکومەتی فیدراڵی ئیدارەی پرسی ئەمنی شارەکە دەکات و دەبێت کۆتایی بە بوونی پەکەکە و هەموو ئەو گرووپانە بێت کە پەیوەندییان پێوەیەتی. رۆژی هەینی 09-10-2020، شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال کۆبوونەوە. لەدوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017وە دۆخێکی نائاسایی رووی لە شنگال کردووە، بەتایبەتیش دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانە نەمان و، کۆبوونەوەکەی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی شارەکە بوو. خاڵەکانی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال 1. هەڵبژاردنی قایمقامی نوێ 2. حکومەتی فیدراڵی ئیدارەی پرسی ئەمنی دەکات. 3. دامەزراندنی 2500 کەس لە خەڵکی شنگال و ئاوارەکانی و دروستکردنی هێزێکی نوێ. 4. کۆتاییهێنان بە پەکەکە و هەموو ئەو گرووپانەی پەیوەندیان پێوەیەتی. 5. هیچ کەسێکی سەر بە پەکەکە نابێت لەو هێزە ئەمنییە نوێیە دابمەزرێت. 6. هەولێر و بەغدا هەماهەنگی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و ئیدارەکردنی دەکەن.
ھاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی شاعیر و نووسەری کۆچکرد و مەهاباد قەرەداغی دەکات و دەڵێت، کار و چالاکییەکانی بەرز هەڵدەسەنگێنین. ئەمڕۆ شەممە 10-10-2020، پرسەنامەی خۆی ئاراستەی کەسوکاری مەهاباد قەرەداغی کرد و رایگەیاند "خاتوو مەهاباد قەرەداغی خزمەتێکی بەرچاوی بە ئەدەبیاتی کوردی كردووه و به‌رگريكارێكى ديارى مافى ئافره‌تان و ئەڵقەیەکی گرنگى خەباتی ژنانی کوردستان بووه لەپێناو دابینکردنی یەکسانیدا." سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەدا دەڵێت، "پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەی کەسوکار و ئاشنا و هاوکاران و رۆشنبیران و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم. لە خوای گەورە داواکارم رۆحی شاد بێت و ئارامیيش بە هەموو لایەک ببەخشێت." رۆژی هەینی 09-10-2020، مەهاباد قەرەداغی، نووسەر و شاعیر لە تەمەنی 54 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانێکی کەسنەزان بەخاکسپێردرا. مەهاباد قەرەداخی لە 22ی کانوونی دووەمی 1966 لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شارۆچکەی کفری لەدایکبووە. دەقی پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەداخەوە هەواڵی مەرگی شاعیر و نووسەر و چالاکوان مەهاباد قەره‌داغی ـ م پێگەیشت. خاتوو مەهاباد قەرەداغی خزمەتێکی بەرچاوی بە ئەدەبیاتی کوردی كردووه و به‌رگريكارێكى ديارى مافى ئافره‌تان و ئەلقەیەکی گرنگى خەباتی ژنانی کوردستان بووه لەپێناو دابینکردنی یەکسانیدا. ئێمە کار و چالاکییەکانی بەرز هەڵدەسەنگێنین. پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەی کەسوکار و ئاشنا و هاوکاران و ڕۆشنبیران و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم. لە خوای گەورە داواکارم ڕۆحی شاد بێت و ئارامیيش بە هەموو لایەک ببەخشێت. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان 10/10/2020
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان ئامارى نوێى کۆرۆناى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، له 24 کاژێرى رابردوودا 769 که‌س تووشبوون و 19 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 416 که‌سیش چاکبونه‌ته‌وه. ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم: تووشبووه‌کان به‌مشێوه‌یه دابه‌شکراون هه‌ولێر 217 سلێمانى 215 گه‌رمیان 25 دهۆک 286 هه‌ڵه‌بجه 26 ئه‌وانه‌ى چاکبوونه‌ته‌وه هه‌ولێر 134 سلێمانى 22 گه‌رمیان 22 دهۆک 231 هه‌ڵه‌بجه 7 ئه‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه هه‌ولێر 3 سلێمانى 8 دهۆک 7 هه‌ڵه‌بجه 1 ژماره‌ى تووشبووانى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان گه‌یشته 55 هه‌زار و 156 که‌س. هه‌روه‌ها 34 هه‌زار و 544 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه و 1968 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه که پێویسته هاونیشتمانییان به‌رده‌وام پابه‌ندنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بن و له‌کاتى چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان ماسک و ده‌ستکێش به‌کاربهێنن.
هاوڵاتى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له په‌یامێکیدا به‌ناونیشانى"بۆ خه‌یاڵ خاوه‌کان"، نوسیویه‌تى:" : هه‌ندێک ده‌یانه‌وێت نیشانى بده‌ن به‌ریه‌ککه‌وتن له‌نێوان و من و شێخ لاهوردا هه‌یه". ده‌قى نوسینه‌که‌ى قوباد تاڵه‌بانى: بۆ خه‌یاڵ خاوه‌کان ماوه‌یه‌که هه‌ندێک په‌یج و سۆشیال میدیاى ئاراسته‌کراو به لێکدانه‌وه‌ى چه‌وت بۆ وته‌یه‌کى من که بۆ یادى سێ ساڵه‌ى کۆچى دوایى باوکم نووسیبووم، ده‌یانه‌وێت به خه‌یاڵى خاوى خۆیان وا نیشان بده‌ن به‌ریه‌ککه‌وتن هه‌یه له‌نێوان من و شێخ لاهورى هاوسه‌رۆک و برا و هاوڕێمدا. پێشتریش وتوومه و ئێستاش دووپاتى ده‌که‌مه‌وه که؛ ئێمه سێ براین و هیچ هێزێک نییه بتوانێت رۆژێک له رۆژان درز بخاته نێوان برایه‌تیمانه‌وه. به دڵنیاییه‌وه له داهاتووشدا به پشتگیرى هه‌ردوو براى هاوسه‌رۆکم ڕووبه‌ڕووى هه‌موو ئه‌وانه ده‌بینه‌وه که رێگرن له‌به‌رده‌م جێبه‌جێکردنى ئه‌رک و پلانه‌کانمان له‌ناو حکومه‌ت و پلان و ستراتیژه‌کانمان له‌ناو یه‌کێتی.
هاوڵاتى زیاتر له نۆ ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژه‌ى روپێوى هه‌ژارى له سلێمانى ته‌رخانکرا، پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند پڕۆژه‌که بواره‌کانى خزمه‌تگوازارى ده‌گرێته‌وه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى تشرینى دووه‌مى 2020، له دیوانى پارێزگاى سلێمانی، پرۆژه‌ى روپێوى هه‌ژارى که پرۆژه‌یه‌کى خزمه‌تگوزارییه، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ک له هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانی، دارا ره‌شید، وه‌زیرى پلاندانانى هه‌رێم و خالد به‌تال، وه‌زیر پلاندانانى عێراق راگه‌یه‌ندرا. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبکر پارێزگارى سلێمانى له کۆنگره‌یه‌کى رۆژانامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پڕۆژه‌ى روپێوى هه‌ژاری، بواره‌کانى کشتوکاڵ، ئاو، رێگاوبان، په‌روه‌رده‌و که‌رته‌کانى دیکه‌ى خزمه‌تگوزارى ده‌گرێته‌وه، گوند‌و ناحییه‌کان له پێشینه ده‌بن و به‌شدارى ده‌بن له‌پلانى خزمه‌تگوزارییه‌کان. هه‌روه‌ها خالید به‌تال نه‌جم، وه‌زیرى پلاندانانى عێراق ئاشکرایکرد، بڕى نۆ ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار بۆ پڕۆژه‌که ته‌رخانکراوه، ساڵى رابردو له پارێزگاى دهۆک ئه‌نجامدراوه‌و ئه‌مساڵیش له‌سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێت و له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه پاڵپشتى دارایى ده‌کرێت. هاوکات، دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکراى کرد:" رێژه‌ى بێکارى له‌هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌دا نۆیه‌و دهۆک به‌پله‌ى یه‌که‌م، هه‌ولێرو سلێمانیش به‌پله‌ى دوه‌م و سێیه‌م دێن له‌ڕوى هه‌ژارییه‌وه".
هاوڵاتى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى سوپاى عێراق، رایگه‌یاند به‌پێى رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى فیدراڵ و حکومه‌تى هه‌رێم ئاسایشى شنگال به‌ده‌ست هێزه‌کانى پۆلیسى فیدراڵییه‌وه ده‌بێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى سوپاى عێراق، له لێدوانێکى به ئاژانسى هه‌واڵى ره‌سمى وڵاته‌که‌ى راگه‌یاند:" به‌پێى رێککه‌وتنى ئیداره‌دانى قه‌زاى شه‌نگال و ئاسایشى ناو قه‌زاکه به‌ته‌نها له ئه‌ستۆى پۆلیسى فیدراڵى سه‌ربه وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقدا ده‌بێت". هه‌روه‌ها، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد به‌پێى رێککه‌وتنه‌که حکومه‌تى فیدراڵ به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم له په‌یوه‌ست به لایه‌نى ئه‌منى و خزمه‌تگوزارى که له ئه‌ستۆى لیژنه‌یه‌کى هاوبه‌شدایه هه‌ڵده‌ستێت به دیاریکردنى که‌سێک له‌ناو شنگال بۆ ئیداره‌دانی. دوێنێ هه‌ینى 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێککه‌وتنێکیان بۆ ئاسایکردنه‌وه‌ى دۆخى قه‌زاى شه‌نگال راگه‌یاند.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى عێراق ده‌ڵێت، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته وه‌زیرى دارایى بۆ قه‌رزى ناوخۆیى به یاسا و موچه‌ى سێ مانگى داهاتووى چاره‌سه‌ر کردووه و ده‌شڵێت:" کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه 320 ملیار دیناره‌که ده‌نێردرێت بۆ حکومه‌تى هه‌رێم". جه‌مال کۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" وه‌زیرى دارایى ده‌سه‌ڵاتى پێدراوه قه‌رزى ناوخۆیى بکات و موچه‌ى سێ مانگى داهاتووى چاره‌سه‌ر کردووه، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ى ده‌رکردنى یاساوه له په‌رله‌مان". ناوبراو وتیشى:" حکومه‌تى عێراق تا کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه 320 ملیار دیناره‌که ده‌نێرێت بۆ حکومه‌تى هه‌رێم". له‌باره‌ى قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌تى عێراق، جه‌مال کۆچه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، بڕى 40 ملیار دۆلار قه‌رزى شه‌رى که‌نداو کوێتى له‌سه‌ره‌و بڕى 60 ملیار دۆلار قه‌رزى ناوخۆیى بڕى 24 ملیار دۆلار قه‌رزى ده‌ره‌کى له‌سه‌ره و به‌کۆى گشتى 124 ملیار دۆلار ده‌کات.
