هاوڵاتى په‌رله‌مانى تورکیا بڕیاریدا بۆ درێژکردنه‌وه‌ى له‌شکرکێشى و مانه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌کانى وڵاته‌که‌ى له عێراق و سووریا بۆ یه‌ک ساڵى دیکه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 7ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ئاژانسى هه‌واڵى "ئه‌نادۆڵ"ى تورکیا بڵاویکرده‌وه:"ده‌رکردنى بڕیارى درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى تورکیا له عێراق و سووریا بۆ نه‌هێشتنى مه‌ترسى ئه‌گه‌رى هه‌ر هێرشێکه، که له عێراق و سووریاوه بکرێته سه‌ر تورکیا". تورکیا زیاتر له 35 کیلۆمه‌تر خاکى هه‌رێمى کوردستانى به‌زاندووه‌و به بیانووى بوونى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) چه‌ندین کرده‌وه‌ى سه‌ربازى و تۆپبارانى ناوچه‌کانى کوردستان ده‌کات و ده‌یان خه‌ڵکى بێتاوانى کردووه‌ته قوربانى.
هاوڵاتى فراکسیۆنى گۆڕان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارکردنى ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به کارى"ته‌زویرکردن" روونکردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت:" هه‌رکات له دادگا سه‌لمێندرا ئه‌وکات ئه‌وانیش هاوکار ده‌بن، به‌ڵام چونه سه‌ر ماڵه‌که‌ى به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن بۆ لێدانه له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان". روونکردنه‌وه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى: سه‌باره‌ت به تۆمه‌تبارکردنى یٔه‌ندامێکى فراکسیۆنه‌که‌مان به‌ناوى محمد شێخ وه‌هاب له دادگاى دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى خانه‌قین / قۆره‌تو له گه‌رمیان که تۆمه‌تبارکراوه به ته‌زویرکردنى وه‌سڵى گومرگى یٔێمه له هه‌موو که‌س و لایه‌نێک زیاتر کار بۆ سه‌روه‌رى یاسا‌و سزادانى تاوانکاران ده‌که‌ین له کاتى جێگیربونى تاوانه‌که‌یدا به‌ڵام یٔه‌ندامه‌که‌ى یٔێمه له یٔێستادا ته‌نها تۆمه‌تباره‌و یٔاماده‌ى چونه دادگایه هاوشێوه‌ى یٔه‌م جۆره که‌یسانه ده‌بێت پارێزراو بێت له‌به‌ر ڕه‌وتى لێکۆڵینه‌وه‌و و سه‌لماندنى تاوانه‌که چونکه تۆمه‌تباریش ده‌بێت مافى پارێزراو بێت پاڵپشت به بنه‌مای(( المتهم بریٔ حتى تپبت ادانته )) یٔه‌م بابه‌ته دوور له ڕێکاره یاساى و میدییه‌کان له ڕاگه‌یاندن بڵاوکراوه‌ته که‌یٔامانج لێى لێدانه له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و فراکسیۆنه‌که‌مان له کاتێکدا یٔه‌ندامه‌که‌ى یٔێمه له دامه‌زراوه‌یه‌کى فه‌رمیدا کارده‌کات و به‌پێى ماده‌ى ۳۰ له یاساى ۳ى ساڵى ۲۰۰۹ ى پارێزگاکان ده‌بێت له‌لایه‌ن دادگاوه یٔه‌نجومه‌نى پارێزگا یٔاگادار بکرێته‌وه‌و ناوبراو یٔاماده بکات بۆ چوونه به‌رده‌م یاسا به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه چونه‌ته‌سه‌رماڵیان بێ یٔاگادارکردن و دوور له بنه‌ماکانى پاراستنى مافى تۆمه‌تبار و که‌سوکاره‌که‌ى ده‌نگده‌ران و هه‌ڵسوڕاوانى پزوتنه‌وه‌ى گۆڕان یٔاگادارده‌که‌ینه‌وه یٔێمه له فراکسیۆن پێشه‌نگى داکۆکى له مافى هاوڵاتیان ده‌بین ده‌ستبردن بۆ داهاتى گشتى به‌شێوه‌ى ناڕه‌وا شه‌رمه‌زارو ڕیسوا ده‌که‌ین هه‌رکاتێک هه‌ر یٔه‌ندامێکى یٔێمه له دادگا بسه‌لمێت له‌سه‌رى که تاوانى یٔه‌نجامداوه خۆمان هۆکارده‌بین بۆ به سزا گه‌یاندنی. فراکسیۆنى گۆڕان له یٔه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ۷/١٠/٢٠٢٠
هاوڵاتى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشکرایکرد: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 39 توشبوى کۆرۆنا داخڵى نه‌خۆشخانه‌کان کراون و 16 توشبوش نه‌خۆشخانه‌کانیان جێهێشتوه‌و 13 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌پێى ئامارى رۆژانه‌ى کۆرۆنا که که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن د. یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانییه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 39 توشبوى کۆرۆنا داخڵى نه‌خۆشخانه‌کانى تایبه‌ت به کۆرۆنا له شاره‌که کراون. هه‌روه‌ها به‌پێى ئاماره‌که ئه‌مڕۆ 16 توشبوى کۆرۆنا نه‌خۆشخانه‌کانیان جێهێشتوه‌و 13 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوکات، له ئێستادا 201 توشبوى کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌کانى سلێمانى ماون.
ھاوڵاتی بەرنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە ڕاپۆتێكی نوێ‌دا چەند پێشنیارێكی خستوەتەڕوو دەربارەی چۆنیەتی بوژاندنەوەی ئابوریی عێراق پاش گرفتی كۆرۆنا، لەوانە فراوانكردنی بیمەی كۆمەڵایەتی بۆ توێژە هەژارەكان و زیادكردنی داهات بۆ پەرەپێدانی بەرنامە سەرەكییەكانی حكومەت و دابینكردنی سەرچاوە بۆ پەرەپێدانی كەرتی تایبەت. ڕاپۆرتەكە چوارشەممە 7ی تشرینی یەكەم بڵاوكراوەتەوە لەژێر ناوی (كاریگەریی كۆڤید-19 لەسەر ئابوریی عێراق)، كاریگەریی پەتاكە لەسەر ئابوری شیدەكاتەوە و چەند پێشنیارێكیش پێشكەشدەكات وەك سیاسەتی ڕوبەڕوبوونەوەی ئالنگارییەكان و زامنكردنی بەرەوپێشەوەبردنی بەردەوام. زینە عەلی ئەحمەد، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان (UNDP) لە عێراق ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی دۆخی دارایی و بارودۆخی ئابوری لە عێراق لە چەند ساڵی كەمی ڕابردوودا تا ئاستێكی زۆر ئەرێنی بوو، بەڵام دوو گرفتی گەورە ڕێگربوون لە بەرەوپێشەوەچوون، ئەوانیش گرفتی دابەزینی نرخی نەوت و پەتای كۆرۆنایە. وتیشی، گرفتەكان كاریگەریی گەورەیان لەسەر دانیشتووان دروستكرد، بەتایبەت لە بواری داهات و كار و هەژاری، لەگەڵ ئەگەری ڕاستەقینەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی نایەكسانی بەشێوەیەكی گەورە، بۆ نمونە، ڕاپۆرتەكە ئاشكرایكردووە كە فەرمانبەرانی كەرتی تایبەت لە عێراق زیاتر لە بەردەم مەترسیی هەژاریدان بەراورد بە كارمەندانی كەرتی گشتی، بەتایبەت ئەوانەی خاوەن داهاتێكی كەمن و ئەو كارمەندانەی لە كەرتی ناڕێكخراودا كاردەكەن، هەروەها ئەو خێزانانەی لەلایەن ژنانەوە چاودێری دەكرێن. بەپێی ڕاپۆرتەكە، پێشبینی دەكرێت تێكڕای بەرهەمی خۆماڵیی عێراق بە ڕێژەی 10% لە ساڵی 2020دا كەمبكات، هەروەها كورتهێنانی بودجەش لە هەمان ساڵدا بگاتە ئاستێكی بێ پێشینە و نزیكببێتەوە لە 30%ی تێكرای بەرهەمی خۆماڵی. ئەو ڕێگایەی بەرنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پێشنیاری كردووە، كە لەڕێیەوە پێویستە حكومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكان پلان بۆ پڕۆسەی بوژاندنەوەی ئابوریی عێراق دابنێن بە دوو ئاراستەیە: پێویستی دیاریكردنی بژاردەكانی سەرچاوەی دیكەی داهات بەخێرایی، دووركەوتنەوە لە ئەنجامدانی چاكسازیی دراوی تاووتوێنەكراو، هەروەها باشكردنی خەرجیی گشتی. هەروەها پشتیوانیكردنی كەرتی تایبەتی نانەوتی لە هێنانەدی گەشە و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە نەوت، لەگەڵ درێژەدان بە بەردەستخستنی هەلی كار بۆ زۆرێك لەو خێزانانەی هەژارن و خاوەن داهاتی سنوردارن لەڕێی فراوانكردنی چوارچێوەی بەرنامەی هاریكاریی كۆمەڵایەتی. زینە عەلی ئەحمەد دووپاتیشیكردەوە، "بەرنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و هاوبەشەكانی ئامادەن پشتیوانیی حكومەتی عێراق بكەن بۆ جێبەجێكردنی ئەو ڕێوشوێنانە، بۆ هێنانەدی سەقامگیریی ئابوری و زامنكردنی پاراستنی ئەو كەسانەی هەژارن".
ھاوڵاتی لیرەی تورکی بە خێرایی رووی لە داکشانەو ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 7ی تشرینی یەکەم، لەگەڵ کرانەوەی بۆرسەکانی تورکیا، نرخی دۆلارێک بەرامبەر 7.82 لیرەی تورکی بوو. ئەمڕۆش دۆخی لیرەی تورکی لە بازاڕە داراییەکانی تورکیا و بۆرسەی ئیستەنبووڵ ناسەقامگیر بوو، بەهای دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی شکاند و دەوروبەری نیوەڕۆ بە 7.85 لیرە مامەڵەی پێوە کرا. لەکاتی داخستنی بازاڕە داراییەکان، لیرەی تورکی دووبارە داکشایەوە و بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 7.88 لیرە و به‌های یه‌ك یۆرۆش 9.27 لیره‌ی تۆماركرد. لە رۆژی 6ی ئابی 2020ـەوە، بەهای هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە سەرووی حەوت لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئابووریناسان ئاماژە بە هەڵکشانی زیاتری بەهای دراوی بیانی لە بەرامبەر لیرەی تورکی دەکەن.
ھاوڵاتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند چوارشەممە لە نەخۆشخانەی قەڵا نەشتەرگەریی بۆ ئافرەتێکی توشبوی کۆرۆنا بە سەرکەوتویی ئەنجامدرا. بەپێی راگەیەنراوەکە؛ ژنێکی دوگیان کە توشبووی کۆرۆنا بو، پاش ئەوەی لە نەخۆشخانەی سلێمانی نەشتەرگەریی مناڵبونی بۆ ئەنجام نەدرا، دوای گەیاندنی بە کەلار لەلایەن تیمێکی پزیشکییەوە نەشتەرگەرییەکەی بە سەرکەوتویی بۆ ئەنجام درا. تیمەکە لەلایەن د. بەناز جەلیلەوە سەرپەرشتی دەکرا و تەندروستی دایک و کۆرپەکەش جێگیرە. پێشتریش تیمێکی دیکەی تەندروستی، ھەر لە نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا، نەشتەرگەرییەکی مناڵبونیان بۆ ژنێکی دیکە ئەنجام داب‌و.
ھاوڵاتی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی چوارشەممە رایگه‌یاند، ئەڵمانیا گەورەترین نەخۆشخانەی ستراتیجی کۆرۆنا بۆ شاری سلێمانی دروست دەکات. وه‌زیری ته‌ندرووستی له وتارێكدا، كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی "ئه‌مڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبوون لە هەولێر و زۆرترین ژمارەی مردن لە سلێمانی تۆماركراوون و ڤایرۆسی کۆۆنا هیچ شوێن و سنوور و جیاوازیەک نازانێت". وه‌زیری ته‌ندرووستی روونیكردووه‌ته‌وه، "هەموو دەرمان و پێداویستییەکی پزیشکی کە لە وەزارەتی تەندروستی عێراقه‌وه بۆ هەرێمی كوردستان دابینبکرێت راستەوخۆ لەلایەن دەزگای (کیمادیا)ی عێراق بەپێی پێوەرەکان بۆ پارێزگاکان دابەش دەکرێت و راستەوخۆ بۆ کۆگاکانی پێداویستیەکانی پارێزگاکان رەوانه دەکرێت". له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، سامان به‌رزنجی باسی له‌وه‌شكردووه، وەزارەتی دارایی بوودجە و خەرجییەکانی فریاگوزاری کۆرۆنای لەسەر بنەما و پێوەر و رێژە جێگیرەکانی دارایی دابەشکردووە کە بەم شێوەیەیە: سلێمانی 43%، هەولێر 34%، دهۆک 23%". سه‌باره‌ت به هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری ته‌ندرووستی رایگه‌یاندووه، "لێدوانی هەڵە و سەر لێشێواندنی هاووڵاتیان و دژایەتیکردنی رێکار و رێنماییەکان و رەتکردنەوەی بوونی کۆرۆنا هۆکارێکی سەرەکی بەرزبوونەوەی رێژەی مردنە بەم نەخۆشیە". وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "دواکەوتنی چوون بۆ نەخۆشخانە تا رادەی خراپبوونی باری تەندروستی نەخۆشانی کۆرۆنا، ئەگەری ترسناکی و گیان لەدەستدانی نەخۆس زیاد دەکات". هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "لەکاتی ئێستادا زۆربەی کۆمەڵگا بە بەرکەوتوو یان گومان‌لێکراو دادەنرێت".
ھاوڵاتی عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەو وەفدەی كۆمەڵی ئیسلامی كە بەسەردانێك لە بەغدان، ئاشكرایكرد، لەسەر بەڵێنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتو بڕی 320 ملیار دیناری فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە رەوانە بكرێت. عەبدولستار مەجید، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"لە دیدار و کۆبونەوەمان لەگەڵ بەڕێز مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختمان کردەوە کە پێویستە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەزویی ڕەوانە بکرێت چونکە دۆخی گوزەرانیان خراپەو نابێ هیچ بارودۆخ و کێشەیەک ببێتە هۆی ڕاگرتنی." وتوشیەتی"بەخۆشحاڵییەوە تەنها ڕۆژێک دوای ئەو کۆبونەوە و داواکارییە، وادەی ناردنی بودجە دیاری‌کرا و بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتو بڕی ٣٢٠ ملیاری موچەی فەرمانبەران و لەسەر بەڵێنی بەڕێز کازمیی ڕەوانە بکرێت " دەقی قسەکانی عەبدولستار مەجید لەبری بەرژەوەندی و دەستکەوتی حزبیی ! جیا لەهەر سەردانێکی حزبیی و لەم سەردانەدا بۆ بەغدا کە بە سوپاسەوە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی بەڕێز سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجامماندا، دوو دەستکەوتی زۆر گرنگمان بۆ خەڵکی کوردستان بەدەستهێنا . لە دیدار و کۆبوونەوەمان لەگەڵ بەڕێز مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختمان کردەوە کە پێویستە: ـ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەزوویی ڕەوانە بکرێت چونکە دۆخی گوزەرانیان خراپە و نابێ هیچ بارودۆخ و کێشەیەک ببێتە هۆی ڕاگرتنی . بەخۆشحاڵییەوە تەنها ڕۆژێک دوای ئەو کۆبوونەوە و داواکارییە، وادەی ناردنی بودجەی دیاری‌کرا و بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕی ٣٢٠ ملیاری موچەی فەرمانبەران و لەسەر بەڵێنی بەڕێز کازمیی ڕەوانە بکرێت . ـ پارەی گەنمی جوتیاران کە بڕەکەی ٥٧٦ ملیارە و سەرۆک وەزیران بەڵێنی دا کە قۆناغ بە قۆناغ ئەو شایستە داراییەی جوتیاران ڕەوانە بکات کە هی ساڵانی پێشووە و دەمێکە جوتیاران چاوەڕێی وەرگرتنی دەکەن . ڕێگای چارەسەری کێشەی کورد و هەرێمی کوردستان بەغدایە نەک وڵاتی دیکە !! هیوادارین توانیبێتمان کەمێک لە ئەرکی سەرشانمان بەرامبەر خەڵکی کوردستان بەگشتی و جوتیاران و فەرمانبەران بەتایبەتی جێبەجێ کردبێت .
ھاوڵاتی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی دارایی ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەکاری بۆ رێکخستنەوەی خشتەی موچە لەگەڵ خشتەی ناردنی شایستە داراییەکانی عێراق بۆ هەرێم بکات. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، گفتوگۆ لەبارەی ڕێکخستنەوەی خشتەی مانگانەی پێدانی موچە کرا لەبەر ڕۆشنایی خۆگونجاندن لە گەڵ خشتەی مانگانەی خەرجکردنی بەشێک لە شایستە داراییەکانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە. دەشڵێت، بۆ ئەو مەبەستەش، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕاسپارد، ڕێکاری کارگێڕیی و دارایی پێویست لەو بارەیەوە بگرێتەبەر. باس لەوەشکراوە، کە هەر لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕاپۆرتی سێ مانگی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ڕەوانەی پەرلەمان بکات. وەزارەتی دارایی عێراق لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە دەستی بە دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی فیدراڵی کردووە و بەوەش وادەی ناردنی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێم نزیکبووەتەوە. نزیکەی ٥٠ رۆژە حکومەتی هەرێم موچەی دابەشنەکردووە و ئەو موچەیەشی کە چاوەڕواندەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی بکرێت، موچەی مانگی نیسانی رابردووە و بە لێبڕینی ١٨%وە دەبێت.
ھاوڵاتی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٨٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٥٦٦ چاکبوونەوە و ٢٩ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٨٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٣٥٨ لە هەولێر، ١٧٦ لە سلێمانی، ٢٩ لە گەرمیان، ٢٠ لە هەڵەبجە، ٣٠٣ لە دهۆک. ئاماژە بەوەشکراوە، ٥٦٦ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٩٣ لە هەولێر، ٣٠ لە سلێمانی، ٢٢ لە گەرمیان، ٣٠ لە هەڵەبجە، ٣٩١ لە دهۆک. ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بەجۆرێک ١٥ لە سلێمانی، شەش لە دهۆک، دوو لە هەولێر، سێ لە گەرمیان، یەک لە ڕاپەڕین، دوو لە هەڵەبجە. بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٥٢ هەزار و ٧٥٦ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٣ هەزار و ٣١٢ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٩٠٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ت پاره‌ى موچه‌ى ره‌وانه‌ى بانکه‌کان نه‌کردوه، دابه‌شکردنى موچه بۆ هه‌فته‌ى داهاتو دواخرا. سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تى دارایى عێراق به سۆمه‌ریه‌نیوزى راگه‌یاند:"ده‌وامى ئه‌مڕۆى وه‌زاره‌تى دارایى فیدڕاڵ کۆتاییهات و پاره‌ى موچه ره‌وانه‌ى بانکه‌کان نه‌کرا، بۆیه دابه‌شکردنى موچه بۆ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتو دواخراوه". پێشتر بانکى رافیده‌ینى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه، به‌پشت به‌ستن به‌راسپارده‌کانى وه‌زیرى دارایى و چاودێرى ئیداره وسه‌رپه‌رشتى له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بانکه‌وه، ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراق ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى ئه‌یلولى فه‌رمانبه‌ران ده‌کرێت. هه‌رچه‌نده حکومه‌تى هه‌رێم بڕى 413 ملیار دینارى له‌به‌رده‌ستدایه بۆ دابه‌شکردنى موچه، به‌ڵام تا ئێستا حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان موچه‌ى مانگى نیسانى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌رانى دابه‌شنه‌کردوه و چاوه‌ڕوانى ره‌وانه‌کردنى 320 ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا ده‌که‌ن بۆ دابه‌شکردنى موچه.
هاوڵاتى چوار ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى دۆخى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نن، هه‌ندێک جار به بیانوى نه‌گونجاو رێگرى ده‌کرێت له گه‌یشتنى هاوکاریى ته‌ندروستى له‌به‌غداده‌وه بۆ پارێزگاى سلێمانی. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، هه‌ریه‌که له په‌رله‌مانتاران رێزان شێخ دلێر، موسه‌نا ئه‌مین، یوسف محه‌مه‌د و رێبوار کریم له راگه‌یه‌ندراوێکدا باس له‌وه‌ده‌که‌ن، "ده‌زانین که‌مته‌رخه‌میى ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمى کوردستان چ له که‌رتى ته‌ندروستى به‌تایبه‌تى و ژیان و گوزه‌رانى هاونیشتیمانان و دابین کردنى قوتى رۆژانه‌یان به‌گشتی، هۆکارى سه‌ره‌کى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى په‌تاى کۆرۆنایه له پارێزگاى سلێمانی، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو هه‌ندێک جار به بیانوى نه‌گونجاو رێگریش ده‌که‌ن له گه‌یشتنى هاوکاریى ته‌ندروستى له‌عێراقه‌وه بۆ پارێزگاى سلێمانی". ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داوا له هاونیشتیمانیان ده‌که‌ن که" سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هه‌مومان ده‌رگیرین له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێکى نابه‌رپرسیار له هه‌رێمى کوردستان به‌رامبه‌ر به ژیانى هاوڵاتیان، به‌ڵام داواتان لێده‌که‌ین که هه‌رچى زیاتر پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان بن بۆ پاراستنى ژیانى خۆتان و خۆشه‌ویستانتان و سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیان". ڕاگه‌یه‌ندراو چوار په‌رله‌مانتارى کورد له به‌غدا بۆ راى گشتی هاونیشتیمانیانى خۆشه‌ویست وه‌ک هه‌موان ئاگادارن که له‌به‌روارى 21/9/2020 وه تاکو ئه‌مڕۆ له پارێزگاى سلێمانى رێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌نه‌خۆشیى کۆرۆنا گه‌یشتۆته پله‌ى یه‌که‌م و ئاستێکى مه‌ترسیدارى تۆمارکردووه و هه‌ندێکجار رێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدان له‌پێش هه‌موو پارێزگاکانى عێراقه‌وه‌یه به به‌غدادى پایته‌ختیشه‌وه. ئێمه ده‌زانین که‌مته‌رخه‌میى ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمى کوردستان چ له که‌رتى ته‌ندروستى به‌تایبه‌تى و ژیان و گوزه‌رانى هاوونیشتیمانان و دابین کردنى قوتى رۆژانه‌یان به‌گشتی، هۆکارى سه‌ره‌کى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى په‌تاى کۆرۆنایه له پارێزگاى سلێمانی. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو هه‌ندێک جار به بیانووى نه‌گونجاو رێگریش ده‌که‌ن له گه‌یشتنى هاوکاریى ته‌ندروستى له‌عیراقه‌وه بۆ پارێزگاى سلێمانی. ئێمه له‌په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ پارێزگار و ده‌زگا ته‌ندروستیه په‌یوه‌ندیداره‌کانى پارێزگاى سلێمانى بۆ زانینى هۆکاره‌کانى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئامارى قوربانیانى په‌تاى کۆرۆنا و داواشمان لێکردون که زانیارى ته‌واومان له‌وباره‌یه پێبده‌ن. وه‌ک نوێنه‌رانى پارێزگاى سلێمانى به‌رده‌وام ده‌بین له په‌یوه‌ندیکردن به وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌کان له حکومه‌تى فیدراڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنى به‌شێک له که‌موکورتیه‌کان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردن و رزگارکردنى ژیانى هاوڵاتیان له مردن. داوا له په‌رله‌مانى کوردستان و داواکارى گشتیش ده‌که‌ین که به‌دواداچوون بۆ که‌موکورتیه‌کانى که‌رتى ته‌ندروستى له هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن. هاونیشتیمانیانى خۆشه‌ویست، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هه‌موومان ده‌رگیرین له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێکى نابه‌رپرسیار له هه‌رێمى کوردستان به‌رامبه‌ر به ژیانى هاووڵاتیان، به‌ڵام داواتان لێده‌که‌ین که هه‌رچى زیاتر پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان بن بۆ پاراستنى ژیانى خۆتان و خۆشه‌ویستانتان و سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیان. خواى گه‌وره هه‌موولایه‌ک بپارێزێت. وێنه‌یه‌ک بۆ: • په‌رله‌مانى کوردستان • داواکارى گشتی • وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى – حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان • پارێزگارى سلێمانی • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانی په‌رله‌مانتاران:- * رێزان شێخ دلێر * د. موسه‌نا ئه‌مین * د. یوسف محمد * د. رێبوار کریم
هاوڵاتى پارێزگارى سلێمانى ڕایگه‌یاند:"له‌دوو هه‌فته‌ى داهاتودا سه‌رجه‌م پارێزگاکانى دیکه‌ى کوردستان وه‌ک سلێمانیان به‌سه‌ردێت ...که‌ره‌نتینه کردن هیچ سودى نییه‌و کۆرۆنا له‌ناو ماڵه‌کاندایه". هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" یه‌که‌م پارێزگا که کۆرۆناى تیادا تۆمارکرا، سلێمانییه، هه‌موو شاره‌کانى دیکه دڵنیا ده‌که‌مه‌وه که له دوو هه‌فته‌ى داهاتودا وه‌کو سلێمانیانى لێدێت، چۆن ئه‌وکات پێشبینیمان کرد و پێمان وتن، که ئه‌م بارودۆخه ده‌چێته هه‌ولێر و دهۆک، ته‌مه‌نامان ئه‌کرد نه‌چێت، به‌ڵام به که‌ره‌نتینه و قه‌ده‌غه‌کردن ڕێگه‌ى لێنه‌گیرا". هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر ئاشکرایکرد به‌شێکى زۆرى ئه‌وانه‌ى توشى کۆرۆنا بون یان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن به‌و په‌تایه‌و ده‌چنه ناو ئامارى گشتى هه‌رێمه‌وه، خه‌ڵکى سلێمانى نین، یا ئێرانین یان خه‌ڵکى پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراقن‌و له‌سلێمانى چاره‌سه‌ر ده‌کرێن. ناوبراو هۆکارى زیادبوونى کۆرۆنا له سلێمانى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بارودۆخى بژێوى ژیانى خه‌ڵک، ئه‌و سه‌رمایه مرۆییه‌ى له که‌رتى ته‌ندروستى هه‌مانه، خراپى بارودۆخى ئابورى کاریگه‌رى له‌سه‌ر دروستکردوون و سه‌رمایه‌ى مرۆیى و پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى له‌ئاستى پێویستدا نیه. هه‌روه‌ها پارێزگارى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێستا له وه‌رزى پایزداین و هاووڵاتیان هه‌ندێک په‌تا ده‌گرن و لێیان قورس ده‌کات و پێیانوایه په‌تاى وه‌رزیه، کاتێک دێنه نه‌خۆشخانه‌کان بارودۆخیان زۆر خراپ بووه. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه:"که‌ره‌نتینه هیچ سودێکى نییه، چونکه ئێستا کۆرۆنا چۆته ناو ماڵه‌کان، که‌ره‌نتین‌و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ بۆ ئه‌وکاته باشبوو که کۆرۆنا له‌شه‌قامه‌کان بوو". وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون له پارێزگاى سلێمانى گه‌یشتووه‌ته 16 هه‌زار و 842 توشبوو، له‌و ژماره‌یه‌ش 10 هه‌زار و 489 توشبوو چاکبوونه‌ته‌وه و 953 که‌سیش به‌هۆى ڤایرۆسه‌که‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەڕێگەی توویتێکەوە دانوستاندنەکانی نێوان کۆشکی سپی و دیموکراتییەکانی لەسەر هاندانە ئابوورییە نوێیەکانی ئەمریکا تاوەکو دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەڵپەسارد. سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە نیازێکی پاکەوە دانوستاندن ناکات. نانسی پلۆسی لە وەڵامدا دۆناڵد ترەمپ بەوە تۆمەتباردەکات کە پشتی کرێکارە ئەمریکییەکانی بەرداوە. نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند "زۆر بە داخەوە ئەو دەستبەرداری منداڵەکانمان بووە. زۆر خاڵی باشمان هەبوو لە پاکێجی هاندانەکاندا، هەرچەندە ئەوان لەگەڵ هەموو خاڵەکان نەبوون، بەڵام ئێمە لەسەر رێگەی دروستبووین. ترەمپ دەستبەرداری کرێکارانی ئێمە بووە کە خێزانەکانمان بەخێو دەکەن." بەپێی شرۆڤەکاران دەستبەرداربوونی دۆناڵد ترەمپ لە پاکێجی هاندانی ئابووری بە زیانی دەشکێتەوە لە هەڵبژاردنەکاندا. کەمپەینی دۆناڵد ترەمپ بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لاوازبووە و بەپێی راپرسییەکان ئێستا لە پاش رکابەرە دیموکراتەکەی، جۆ بایدن دێت. عامر مەدەنی، شرۆڤەکاری سەر بە ئاژانسی AFP دەڵێت "پێموایە ترەمپ بەو کارەی دەیەوێت ئەوە بڵێت کە خۆی ئامادە کردووە بڕواتەوە بۆ ماڵەوە و بە ویستی خۆی بڕیارەکانی دەدات. ئەم هەنگاوەی ترەمپ زۆر مەترسیدارە. بەم کارە ئەو ئاماژەیە دەداتە دەنگدەران کە چاوێک لە بژاردەی دیکە، واتا جۆ بایدن بکەن." پێش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هاندانە نوێیەکانی ئەمریکا وەلا بنێت، جێرێمی پاول، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە ڤیدیۆکۆنفرانسێکدا رایگەیاند، بووژانەوەی ئابووریی ئەمریکا رێگەیەکی سەخت و دوور و درێژی لەپێشە. جێرێمی پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند "خاوبوونەوەی بەردەوامی ئابووری دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ ئابووریی ئەمریکا بەرەو سستبوونەوە هانبدات. ئەمە دەبێتە سەرهەڵدانی تراژیدیا، بەتایبەتی بەو هەناگاوە خاوانەی کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتوومانەتەبەر. ئەگەر هاندانە ئابوورییەکان گونجاو و بەپێی پێویست نەبن، داهاتووی بازرگانی و چالاکییە ئابوورییەکان دەکەونە مەترسییەوە". پێدەچێت دۆناڵد ترەمپ هەستی پێکردبێت کە بە ئاسانی ناتوانێت دەستبەرداری پاکێجی هاندانی ئابووری بێت، لەبەر ئەوەی دوای توویتەکانی یەکسەر داوای لە کۆنگرێس کردووە بەپەلە هاندانی 25 ملیار دۆلاری بۆ پاڵپشتی لە کەرتی فڕۆکەوانی ئەمریکا پەسەند بکات. ماوەی مانگێکە دیموکرات و کۆمارییەکان ناکۆکی قوڵیان هەیە لەسەر پێشکەشکردنی زیاتر لە دوو تریلیۆن دۆلار هاندانی نوێ بۆ ئابووریی ئەمریکا. FACEBOOK
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردوی کۆرۆنای بڵاوکرده‌وه‌و که 793 توشبو، 368 چاکبونه‌وه، 30 گیانله‌ده‌ستدان تۆمارکراوه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تایبه‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID19 ژماره (٢٢٣) ١. پشکنین: (٥٤٤٣ پشکنینى نوێ) (١٥٩١ هه‌ولێر) (٨٢٨ سلێمانی، ١٤٣ گه‌رمیان) (٢٨٤٧ دهۆک) (٣٤ هه‌ڵه‌بجه) ٢. تووشبوو: (٧٩٣ تووشبووى نوێ) (٢٩٧ هه‌ولێر) (١١١ سلێمانی، ٢٨ گه‌رمیان) (٣٣٠ دهۆک) (٢٧ هه‌ڵه‌بجه) ٣. چاکبوون: (٣٦٨ چاکبوون) (١٠٤ هه‌ولێر) (١٧ سلێمانی، ٣٣ گه‌رمیان) (١٨٠ دهۆک) (٣٤ هه‌ڵه‌بجه) ٤. مردن: (٣٠ مردن) (٤ هه‌ولێر) (١٢ سلێمانی، ١ گه‌رمیان، ٦ ڕاپه‌ڕین) (٧ دهۆک) ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ ده‌رچوو) پشکنین ٤٩٧٤٩٨ (١٨٠٥٣٢ هه‌ولێر، ١٢١٥٠٩ سلێمانی، ١٩٠٩٠٠ دهۆک، ٤٥٥٧ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ٥١٨٧٠ (١٩١١٠ هه‌ولێر، ١٦٨٤٢ سلێمانی، ١٤٠٤٠ دهۆک، ١٨٧٨ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ٣٢٧٤٦ (١٤٩١٥ هه‌ولێر، ١٠٤٨٩ سلێمانی، ٥٥٧٠ دهۆک، ١٧٧٢ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ١٧٢٤٧ (٣٦٠٨ هه‌ولێر، ٥٤٠٠ سلێمانی، ٨١٧٥ دهۆک، ٦٤ هه‌ڵه‌بجه) مردن ١٨٧٧ (٥٨٧ هه‌ولێر، ٩٥٣ سلێمانی، ٢٩٥ دهۆک ، ٤٢ هه‌ڵه‌بجه) بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى تر داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ٦ى تشرینى یه‌که‌م ٢٠٢٠