سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردەوە، هونەرمەندی بەناوبانگی ئێران محەمەد ڕەزا شەجەریان ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆچی دوایی کرد لە تەمەنی 80 ساڵیدا. بەگوێرەی سەدا و سیما، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2020، محەمەد ڕەزا شەجەریان، هونەرمەندی بەناوبانگی ئێران و جیهان، لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد. شەجەریان لەچەند مانگی ڕابردوودا، بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەوە، چەند جارێک باری تەندروستیی تێکچوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە، کۆتاجاریش سێ ڕۆژ لەمەوبەر بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانەی "جەم" و خرایەژێر چاودێری چڕەوە. شەجەریان لە 23ی ئەیلوولی 1940 لە مەشهەد لەدایکبووە، بە یەکێک لە گەورەترین هونەرمەندانی مێژووی ئێران دادەنرێت و بە مامۆستای گۆرانیی کلاسیکی ناسرابوو. گۆرانی مەریەم سابڵاغی بە دەنگی شەجەریان
محەمەد رەئوف تا ئەوپەڕی ئازار، ئازاری كۆرۆنام چەشت، ئازارێك كە هەموو سنورەكانی ئازاری تێپەڕاند، ئازاری هەموو تەمەنم كۆبكەیتەوە ناگانە ئازاری شەوێكی كۆرۆنا. من نازانم چۆن پێتان بڵێم خۆتان بپارێزن، چونكە من زۆر خۆم دەپاراست، بەڵام ئەگەر ئەو ئازارەی من چەشتم، ئێوە یەك كاتژمێری ببینن، نەك ماسكی دەم، بەڵكو ماسك بۆ دەست و قاچ و سەریشتان دادەنێن. شەوان تا سەعات دوو سێ لە تاو ئازار نەدەخەوتم، چاوم دەنوقاند و فێلم لەخۆم دەكرد كە خەوتووم، لە كاتژمیر پێنجی بەیانی جاوەڕوانی باوكی ئازارەكانم دەكرد، كە هیچ حەب و دەرمان و دەوایەك هەتوانی نەدەكرد. من نە كێشەی سیەكان و نە دابەزینی ئۆكسجینم هەبوو، بەڵام لەرزو تاو ئازاری بەردەوامی جەستەو ئازاری ٢٤ كاتژمێری سەرم وێرانی كردم، بەبەردەوامی لەناو ئازاردابووم ئازارێك كە هیچ دەوایەك نەیدەشكاند. هێرشی لەرزوتاو ئازار بەدوایدا جەستەی دادەهەزاندم، بەڵام دۆخی پڕ ئازارم تێپەڕاند، دۆخێك كە هەندێك جار تەمەنای مردنم دەكرد. من لەناوئازاردا شەڕی ئیرادەم دەكرد، ئیرادەیەك كە دەبێت سەركەوم، خاڵی بەهێز لەسەر كەوتن بەسەر كۆرۆنادا، نە ترسانە لە كۆرۆنا، ترس لە كۆرۆنا خاڵی بەهێزی سەركەوتنی كۆرۆنایە بەسەر مرۆڤدا. مامەڵەكردن لەگەڵ كۆرۆنا زۆر قورسە پشودرێژی و ئیرادەی دەوێت، بەڵام زۆر كەس بەهۆی بە هەڵە مامەڵەكردن یاخود كەمتەرخەمی لەگەڵ كۆرۆنا گیان لەدەستدەدات، كۆرۆنا دەرمانی چارەسەری نیە، بەڵام هەنگاوی چارەسەری هەیە، هونەری چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆرۆنا بەشێكە لە چاسەر، مامەڵەكردن لە هەموو قۆناغەكانی رۆژانەی كۆرۆنا، چۆن نان دەخۆیت و چی دەخۆیت؟ چۆن دەرمان دەخۆیت و چی دەخۆیت و لە چی كاتێكدا دەیخۆیت؟ چۆن وورەت بەرز دەكەیتەوەو بەسەریدا زاڵ دەبیت لەرووی دەروونیەوە؟ چۆن بەبەردەوامی رێنمایی وەردەگریت و چاودێری خۆت دەكەیت؟ چۆن بیر لەوسەری كۆرۆنا دەكەیتەوەو كە دەبێت پێی بگەیت..؟؟هەموو ئەوانە كاریگەری لەسەر سەركەوتن هەیە بەسەر كۆرۆنادا، كۆرۆناو نیشانەو ئازارەكانی لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر زۆر جیاوازە بەپێی تەمەن و رەگەزو نەخۆشی و لاوازی و قەڵەوی دەگۆڕێت،بۆیە هەندێك كەس بە سەختی دەیگرێت و هەندێك سوكتر، بەڵام زۆرینەی تایبەتمەندییەكانی نزیكن لەیەكەوە.. هەڵەكردن لە هەر قۆناغ و رۆژێكی كۆرۆنا كاریگەری راستەوخۆ لەسەر ژیانت درووست دەكات... ئەم نوسینە لە پێناو سەلامەتی هەموو لایەكە، نەك بۆ ترساندن و وورە بەردان... بەهیوام ئەو ئازارەی من چەشتم كەس نەیچێژێت...
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٢٣) ١. پشکنین: (٦٠١٧ پشکنینی نوێ) (٢١٥٢ هەولێر) (٩٢٦ سلێمانی، ١٧٢ گەرمیان، ٩٧ ڕاپەرین) (٢٦٣٦ دهۆك) (٣٤ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٧٩٣ تووشبووی نوێ) (٢٨١ هەولێر) (١٦٦ سلێمانی، ٢٦ گەرمیان، ٣١ ڕاپەرین) (٢٦٥ دهۆك) (٢٤ هەڵەبجە) ٣. چاکبوون: (٣٣٨ چاکبوون) (١٠٥ هەولێر) (١٦ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان) (١٦٢ دهۆك) (٢٨ هەڵەبجە) ٤. مردن: (٣١ مردن) (٤ هەولێر) (١٣ سلێمانی، ٦ ڕاپەڕین) (٤ دهۆك) (٤ هەڵەبجە) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٥٠٩٢٤٣ (١٨٤٩١٧ هەولێر، ١٢٣٦٦٧ سلێمانی، ١٩٦٠٣٦ دهۆك، ٤٦٢٥ هەڵەبجە) تووشبوون ٥٣٥٤٩ (١٩٧٤٩ هەولێر، ١٧٢٧٠ سلێمانی، ١٤٦٠٨ دهۆك، ١٩٢٢ هەڵەبجە) چاکبوون ٣٣٦٥٠ (١٥١١٣ هەولێر، ١٠٥٨٤ سلێمانی، ٦١٢٣ دهۆك، ١٨٣٠ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٧٩٦٢ (٤٠٤٣ هەولێر، ٥٦٩٥ سلێمانی، ٨١٨٠ دهۆك، ٤٤ هەڵەبجە) مردن ١٩٣٧ (٥٩٣ هەولێر، ٩٩١ سلێمانی، ٣٠٥ دهۆك ، ٤٨ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٨ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠
ھاوڵاتی عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان رایگدەگەیەنێت شەش ئۆتۆمبیل ڕۆشتونەتە سەرماڵی ڕۆژنامەنوووس شیروان شیروانی و دەستگیریان کردوە، بەبێ ھیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت. عەلی حەمە ساڵح وتی "بەپێی بەدواداچونەکان دۆسیەکە لە دھۆکەوە ھاتوە، شیروان لە ھەولێرەو بەنیازن ڕەوانەی دھۆکی بکەن". ھەروەھا وتی "ئەگەر لەسەر نوسین دەستگیردەکرێت! ئەوە یاسای ڕۆژنامەگەری ڕێگا بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوان نادات! چ جای ئەوەی کۆمپیوتەرو ئامێرە ئەلیکترۆنیاکان ببرێت و ماڵی بپشکنرێت". عەلی حەمە ساڵح لە نوسینێکدا کە لە پەیجی خۆی بڵاویکردۆتەوە دەڵێت "ئەگەر لەسەر دۆسیە کۆنەکەیە گوایە: ویستویەتی خۆپیشاندان بکات لە دھۆک، ماوەیەک زیندان بوو، دواتر ئازادکرا!! چ پێویستە بەشەش ئۆتۆمبیلەوە بچنە سەر ماڵەکەی". ھەروەھا وتی "ئەم ھەنگاوە دژی بنەماکانی ئازادی و مافی مرۆڤە، نەک بەرامبەر شیروان، بەرامبەر منداڵ و خانەوادەکەی... وەک ئەرکی پەرلەمانی بەدواداچون دەکەین بۆ ئازادبوون و پاراستنی مافەکانی".
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" هه‌فته‌ى داهاتوو به‌غدا 320 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت"، جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه که به‌غدا ته‌نها دوو مانگى دیکه ئه‌و پاره‌یه ده‌نێرێت و ده‌بێت عێراق و هه‌رێم رێککه‌وتنى دیکه بکه‌ن. شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" حکومه‌تى عێراق ده‌ستى کردووه به دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، 320 ملیار دینارى حکومه‌تى هه‌رێمیش به‌پێى رێککه‌وتنه‌که هه‌فته‌ى داهاتوو ره‌وانه ده‌کات". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ناردنى 320 ملیار دینار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم به‌پێى رێککه‌وتنێکى سێ مانگییه، تا ئێستا یه‌ک جار ره‌وانه‌ى کردووه‌و ته‌نها دوو مانگى دیکه ده‌ینێرێت، وتیشى:" پێویسته رێککه‌وتنى دیکه له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق ئه‌نجام بدرێت". هه‌رچه‌نده پڕۆژه بودجه‌ى 2020 ى عێراق ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان کرا که ته‌نها بۆ دوو مانگ بووه، به‌ڵام دواى ته‌نها چوار رۆژ حکومه‌تى عێراق پڕۆژه‌که‌ى گه‌راندووه‌ته‌وه‌و په‌رله‌مانى عێراق چاوه‌ڕێى ده‌کات بۆ ناردنه‌وه‌ى. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى باسى له‌وه‌کرد که نازانن حکومه‌تى عێراق بۆچى پڕۆژه‌که‌ى گه‌راندووه‌ته‌وه ئایا ده‌ستکارى و گۆڕانکارى تێدا ده‌کات یان نا، به‌ڵام"په‌رله‌مان چاوه‌رێى ناردنه‌وه‌ى ده‌کات". به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت و ڤایرۆسى کۆرۆنا عێراق و هه‌رێمى کوردستان تووشى قه‌یرانى دارایى بوون و له‌کاتى خۆیدا نه‌یانتوانیوه موچه‌و شایسته‌ى دارایى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان دابه‌ش بکه‌ن. وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم له نوێترین راگه‌یاندراویدا ده‌ڵێت، حکومه‌تى هه‌رێم توانیویه‌تى له‌سه‌دا 60% موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین بکات و چاوه‌رێى ناردنى 320 ملیار دیناره‌که‌ن بۆ دابه‌شکردنى موچه.
هاوڵاتى به‌بۆنه‌ى 23مین ساڵیادى گه‌له‌کۆمه‌ى سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان، رێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که)، هاوسه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان- که‌جه‌که له په‌یامێکیاندا ده‌ڵێن:" ئه‌مساڵ به‌هێزترین تێکۆشان ده‌که‌ین". هاوسه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان- که‌جه‌که ڕایگه‌یاند:" به‌بۆنه‌ى ٢٣مین ساڵیادى گه‌له‌کۆمه‌ى سه‌ر ڕێبه‌ر ئۆجالان، ئه‌مساڵ به‌هێزترین تێکۆشان ده‌که‌ین و له ١٠ى تشرینى یه‌که‌م ڕۆژى جیهانى ئازادى ئۆجالاندا له گۆڕه‌پانه‌کان ده‌بین". هاوسه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى که‌جه‌که له ٢٣مین ساڵیادى پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى ٩ى تشرینى یه‌که‌مى ١٩٩٨دا له‌دژى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و ته‌ڤگه‌رى ئازادى ڕاگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه تێیدا هاتووه: "ئامانجى پیلانگێڕیه‌که ئه‌وه بوو، که ڕێبه‌رتیمان ده‌ستگیربکرێت و ته‌ڤگه‌رى ئازادیش له‌ناوببرێت، پلانى کوشتن و له‌سێداره‌کانى ڕێبه‌ر ئاپۆ دارێژرابوو، به‌ڵام له سایه‌ى به‌رخۆدانى ‘ئێوه ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکه‌ن’ و خاوه‌نداریکردن له‌لایه‌ن گه‌له‌که‌مانه‌وه، پلانه‌که پوچه‌ڵکرایه‌وه، مادلێن ئۆڵبرایت وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و کاته‌ى ئه‌مریکا له‌باره‌ى خاوه‌نداریکردن له ڕێبه‌ر ئاپۆ وتبووى ‘پێشبینیمان نه‌ده‌کرد به‌م شێوه‌یه بێت’، له‌به‌رئه‌وه‌ى خاوه‌نداریه‌ک کرا، که له مێژوودا له هیچ پێشه‌نگێک به‌م ئه‌ندازه‌یه نه‌کراوه، به‌رخۆدان له‌دژى پیلانگێڕیى سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ و شه‌هیدانى ئه‌م به‌رخۆدانه هێڵى تێکۆشانیان خوڵقاند، ژنان و گه‌نجان و هه‌موو گه‌له‌که‌مان و گه‌ریلا ٢٢ ساڵه له‌سه‌ر ئه‌م هێڵه به شێوه‌یه‌کى فیدایى به‌رخۆدانیان کرد. ڕێبه‌ر ئاپۆ له یه‌که‌م به‌رگرینامه‌که‌یدا وتبووی، پیلانگێڕیه مێژووییه‌کان ناتوانن گه‌شه‌دانه‌کان ڕابگرن و وایان لێده‌کات که په‌له بکه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م پیلانگێڕیه له‌دژى تێکۆشانى ئازادیى و دیموکراسى گه‌لى کورد و گه‌لانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌نجامدراوه، ڕێبه‌ر ئاپۆ، هه‌ژموون، سیاسه‌ت و کرده‌وه‌کانى پیلانگێڕان به‌پێى بناغه‌یه‌کى مێژوویى شیکردبوو و گورزى به‌هێزى له بناغه‌ى پیلانگێڕیه‌که دابوو. شیکردنه‌وه‌کانى ڕێبه‌ر ئاپۆ، که به ته‌نها هێزى به ته‌ڤگه‌رى ئازادیى داوه و له هه‌مان کاتدا له ناو ژن و گه‌نجاندا وزه‌یه‌کى دیموکراتى و شۆرشگێریى خوڵقاندووه، مۆدێلى ڕێکخستنى کۆنفیدڕالیزمى دیموکراتیکى ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌ناو گه‌له‌که‌ماندا هێزێکى گه‌وره‌ى دروست کردووه، گه‌له‌که‌مان به ڕێبه‌ر ئاپۆوه به‌ستراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م هێڵه تێکۆشان ده‌کات و له چوار پارچه‌ى کوردستان گه‌شه‌دانى گه‌وره دروست بوون، پیلانگێڕان بۆ دابڕاندنى په‌یوه‌ندیه‌کانى گه‌ل له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ڤگه‌رى ئازادى نه‌توانێت له‌سه‌ر هێڵى ڕێبه‌ر ئاپۆ تێبکۆشێت، پیلانگێڕیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام پیلانه‌کانیان پێچه‌وانه بوونه‌وه، گه‌له‌که‌مان زیاتر خاوه‌ندارى له ڕێبه‌ر ئاپۆ و ته‌ڤگه‌رى ئازادى کرد، تێکۆشانى ئازادى له‌سه‌ر هێلێ نوێى ڕێبه‌ر ئاپۆ تێکۆشانى خۆى فراوان کرد و گه‌شه‌دانى گه‌وره‌ى ئه‌نجامدا. هه‌روه‌ک چۆن له ساڵى ١٩٩٨دا ویستیان ته‌ڤگه‌رى ئازادیى به پیلانگێڕیه‌کى نێوده‌وڵه‌تى له‌ناوببه‌ن، ئه‌مڕۆش له‌دژى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى که له‌سه‌ر هێڵى ڕێبه‌ر ئاپۆ تێده‌کۆشێت، پیلانگێڕیى نوێ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، وه‌ک دوێنێ ئه‌مڕۆش ئه‌مریلا له پشت ئه‌م پیلانگێڕیه‌یه، ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک و کورده نۆکه‌ره‌کان ده‌یانه‌وێت له‌ناو بارودۆخى جه‌نگى سێیه‌مى جیهانیدا سوود له سیاسه‌تى ئه‌مریکا وه‌ربگرن و ته‌ڤگه‌رى ئازادى له‌ناوببه‌ن، پیلانگێڕیه‌کان ئه‌مڕۆ لاوازن و به‌پێى ساڵى ١٩٩٨ هاوکارى که‌میشیان هه‌یه، ته‌ڤگه‌رى ئازادیى له سایه‌ى ئه‌م هێزه‌ى که له چوار پارچه‌ى کوردستان وه‌رده‌گرێت و به پشتگیریى هێزه دیموکراته نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، ئه‌مڕۆ له‌دژى پیلانگێڕه‌کان هێزى تێکۆشانى فراوان کردووه. ڕووداوه‌کانى ئه‌مڕۆى کوردستان، تورکیا، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و جیهان بۆ شکاندن و تێکشکاندنى پیلانگێڕان ده‌رفه‌تێکى گه‌وره‌ى بۆ ته‌ڤگه‌رى ئازادیى دروست کردووه، ٢٣مین ساڵى تێکۆشانى دژى پیلانگێڕیى بۆ تێکۆشاندنى پیلانگێڕیه‌که ده‌بێته ساڵێکى تێکۆشانێکى به‌هێز، له سایه‌ى هه‌نگاوه‌که‌مان به دروشمى ‘ به‌سه بۆ گۆشه‌گیریی، فاشیزم و داگیرکه‌ری، کات کاتى ئازادیه’ که له ٤٠مین ساڵى تێکۆشان و له ١٢ى ئه‌یلولدا ڕاگه‌یه‌نرا، تێکۆشانێکى به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێت، له سایه‌ى ئه‌م هه‌نگاوه‌دا کوردستان ئازاد ده‌بێت، تورکیا دیموکرات ده‌بێت و له‌سه‌ر بناغه‌که‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى دیموکراتیک دروست ده‌بێت. له ٢٣مین ساڵێادى پیلانگێڕیدا، ده‌ستپێشخه‌رى ئازادیى بۆ ئۆجالان، ١٠ى تشرینى یه‌که‌مى وه‌ک ڕۆژى جیهانى ئازادى بۆ ئۆجالان’ دیارى کردووه، نه‌ک ته‌نها گه‌لى کورد، هه‌موو مرۆڤایه‌تى و هێزه دیموکراته‌کانیش به‌دیلگرتنى ڕێبه‌ر ئاپۆ قبوڵ ناکه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه له هه‌موو جیهان خاوه‌نداریى له ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته له ١٠ى تشرینى یه‌که‌م ڕۆژى جیهانى ئازادى ئۆجالاندا مرۆڤایه‌تى و هێزه دیموکراته‌کان هه‌ستنه سه‌رپێ، بانگه‌وازیمان بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی، هێزه دیموکراته‌کان، کوردان و گه‌لانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌یه که له ١٠ى تشرینى یه‌که‌م ڕۆژى جیهانى ئازادیى ئۆجالاندا بڕژێنه ناو شه‌قامه‌کان و ده‌رگاى ئیمڕالى بشکێنن. له جیهان، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و کوردستان گه‌شه‌دانى گه‌وره دروست بوو، له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و هیزانه سه‌رده‌که‌ون که خاوه‌نى هزرى گه‌وره‌ن و ئه‌و هێزانه‌ى که له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنى کۆمه‌ڵگا، ئابوورى و که‌لتور ده‌بنه ڕێگریش تێکده‌شکێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پیلانگێڕیى تێکده‌شکێت، گه‌له‌که‌مان و گه‌لان تر که تێکۆشانى ئازادیى و دیموکراسى به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، سه‌رده‌که‌ون”.
هاوڵاتى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان به‌رزبووه‌ته‌وه‌و هه‌ر به‌رمیلێک له سه‌روو 42 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى تشرینی یه‌که‌مى 2020 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت، له بازاڕه‌کانى جیهاندا به 42 دۆلار و 16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکى به 40 دۆلار و 5 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌کرێت. هاوکات نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 41 دۆلار‌و 76 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا نرخى نه‌وت بۆ که‌متر له 38 دۆلار دابه‌زى، به‌ڵام دواى راگه‌یاندنى باشبونى ته‌ندروستى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا نرخى نه‌وت بوژانه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ھاوڵاتی مێزگردی پاڵێوراوان بۆ جێگری سەرۆكی ئەمریكا بە ئارامی بەڕێوەچوو سەرەڕای یەكتر تۆمەتباركردن بە دۆسییەكانی وەك كۆرۆنا و ئابوری و چین‌و ئەوەش پێچەوانەی مێزگردەكەی نێوان ترەمپ و بایدن بوو کە پڕبوو لە گرژیی. دیبەیتی نێوان مایک پـێنسی تەمەن 61 ساڵ و کاماڵا ھاریس تەمەن 55 ساڵ بەڕێوەچوو لە هۆڵێکی زانکۆی یوتا لە شاری سەڵت لەیکی ویلایەتی یوتا و ڕۆژنامەوان سوزن پەیج، تەمەن 69 ساڵ، بەرپـرسی ئۆفیسی واشنتنی ڕۆژنامەی ی‌و ئێس تودەی، دیبەیتەکەی بەڕێوەبرد. هاریس لە دەستپێكی وتەكانیدا ئیدارەی ئێستای ترامپ-ی ئیدانەكرد بەهۆی جۆری مامەڵەی لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا و بە "گەورەترین شكست" لە مێژووی ئەمریكا ناویبرد. هاریس لە مێزگردەكەدا وتی "ئەمریكییەكان شایەتحاڵن لەسەر گەورەترین شكستی ئیدارەیەكی سەرۆكایەتی لە مێژووی وڵاتەكەماندا". لە بەرامبەردا مایک پێنس، هارێسی تۆمەتباركرد بە "شێواندنی متمانەی"ی ئەمریكییەكان دەربارەی ڤاكسینێكی پێشبینیكراو دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا. پێنس بەرامبەر هاریس وتی "تۆ درێژەدەدەیت بە شێواندنی متمانەی جەماوەر بە ڤاكسینێك، ئەگەر ڤاكسینەكە لەمیانەی ئیدارەی ترەمپدا بەرهەمبهێنرێت، ئەمەش كارێكی نەگونجاوە". لێدوانەكەی پێنس وەڵامدانەوەبوو بۆ قسەیەكی هاریس لەمیانەی مێزگردێك كە لەلایەن شاری سۆلت لایك سیتی-یەوە میوانداری كرا و تیایدا وتی، هیچ ڤاكسینێكی دژ بە ڤایرۆسەكە بەكارناهێنێت ئەگەر ترەمپ پێشنیاری بكات. سیناتۆرەكەی ویلایەتی كالیفۆڕنیا، كە یەكەم ئافرەتی ڕەشپێستە بۆ ئەو پۆستە كاندید بكرێت، وتی، "ئەگەر پزیشكان پێیان وتین پێویستە ڤاكسینەكە بەكاربهێنین، دەبمە یەكەم كەس كە لە ڕیزی بەكارهێنانیدا بوەستم، بەڵام ئەگەر ترەمپ پێمان بڵێت پێویستە بەكاریبهێنین، بەكاریناهێنم". بە پێچەوانەی مێزگردی یەكەمی نێوان ترەمپ و بایدن كە هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەچوو و تیایدا ئاژاوە و جوێن و چەند جارێك قسەبڕین بەیەكتری تیا ڕویدا، مێزگردەكەی نێوان پێنس و هاریس زیاتر شارستانی و هێمنتر و ڕێزلێگیراوتر بوو. سەرەڕای ئەوەی جێگری سەرۆكە كۆمارییەكە و سیناتۆرە دیموكراتییەكە لە مێزگردەكەیاندا چەند جارێك قسەیان بە یەكتری بڕی، بەڵام چەندین جار دەستەواژەی سوپاس و پێزانینیان بۆ یەكتر دەربڕی، جگە لە گوێگرتنیان لە یەكتر. پێنس بە هارێسی وت "دەمەوێت پیرۆزبایت لێبكەم، وەك چۆن لەڕێی تەلەفۆنەوە كردم، لەسەر پاڵاوتنە مێژووییەكەت"، ئەوەشی وت، "ڕێز لەوە دەگرم كە جۆ بایدن 47 ساڵی ژیانی بۆ خزمەتی وڵات تەرخانكرد. ڕێز لە كاروانی پیشەییشت لە وەزیفەی گشتیدا دەگرم". لە بەرامبەردا هارێس بە وشەی "سوپاس" وەڵامیدایەوە. بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا ڕۆژی سێشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2020 بەڕێوەبچێت. لە ویلایەتە یەكگرتووەكاندا، جیاواز لە وڵاتانی تری جیهان، تەنها دوو پارتی سەرەكی لەلایەن زۆرینەی دەنگدەرانەوە گرنگییان پێدەدرێت، كە ئەوانیش دیموكرات و كۆمارییەكانن.
جوتیار عادل:وتەبێژی حکومەتی ھەریمی کوردستان رایگەیان له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ش ده‌كەن و راشیگەیاند شەش مووچه‌یان له ساڵی 2020 داوەو تا ئێستا 60ی% مووچەیان دابینکردوەو. جوتیار عادل بە میدیای کوردستان 24ی سەرۆکی حکومەتی وت "ئینشەڵا له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ش ده‌كەین". وتیشێ "له ساڵی (2020) ئێمه شەش مووچه‌مان داوه، له كاتێكدا حكومه‌تی عێراق ته‌نیا (2) ترلیۆن و (79) ملیار دیناری ناردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه پێویستمان به نزیكه‌ی بڕی (5) ترلیۆن و (886) ملیار دینار هه‌بووه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان". ھەروەھا وتی "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (%60)ی مووچه‌ی دابینكردووه له كۆی ئه‌و شه‌ش مووچه‌یه‌ی دراوه به فه‌رمانبه‌ران. (3) ترلیۆن و (355) ملیار دیناری خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ناردوویه‌تی".
هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى ھه‌رێمى کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌کى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته بنه‌ماڵه‌ى شێخ مه‌حموودى حه‌فید زاده کرد به بۆنه‌ى کۆچى دوایى که‌سایه‌تیى دیارى سلێمانی، شێخ سالارى حه‌فید. ده‌قى پرسه‌نامه‌که‌یه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان: به‌داخه‌وه هه‌واڵى کۆچى دواییى که‌سایه‌تیى دیار و ناسراوى بنه‌ماڵه‌ى شێخ مه‌حموودى نه‌مر و سلێمانی، خولێخۆشبوو شێخ سالارى حه‌فیدمان پێگه‌یشت. پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى به‌ڕێزى حه‌فید زاده ده‌که‌ین و هاوبه‌شى خه‌میانین، له خواى مه‌زن داواکارین خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بکات و سه‌بوورى و ئارامى به که‌سوکار و خزمان و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌که‌ى ببه‌خشێت. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ٢٠٢٠/١٠/٧
هاوڵاتى په‌رله‌مانى تورکیا بڕیاریدا بۆ درێژکردنه‌وه‌ى له‌شکرکێشى و مانه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌کانى وڵاته‌که‌ى له عێراق و سووریا بۆ یه‌ک ساڵى دیکه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 7ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ئاژانسى هه‌واڵى "ئه‌نادۆڵ"ى تورکیا بڵاویکرده‌وه:"ده‌رکردنى بڕیارى درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى تورکیا له عێراق و سووریا بۆ نه‌هێشتنى مه‌ترسى ئه‌گه‌رى هه‌ر هێرشێکه، که له عێراق و سووریاوه بکرێته سه‌ر تورکیا". تورکیا زیاتر له 35 کیلۆمه‌تر خاکى هه‌رێمى کوردستانى به‌زاندووه‌و به بیانووى بوونى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) چه‌ندین کرده‌وه‌ى سه‌ربازى و تۆپبارانى ناوچه‌کانى کوردستان ده‌کات و ده‌یان خه‌ڵکى بێتاوانى کردووه‌ته قوربانى.
هاوڵاتى فراکسیۆنى گۆڕان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارکردنى ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به کارى"ته‌زویرکردن" روونکردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت:" هه‌رکات له دادگا سه‌لمێندرا ئه‌وکات ئه‌وانیش هاوکار ده‌بن، به‌ڵام چونه سه‌ر ماڵه‌که‌ى به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن بۆ لێدانه له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان". روونکردنه‌وه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى: سه‌باره‌ت به تۆمه‌تبارکردنى یٔه‌ندامێکى فراکسیۆنه‌که‌مان به‌ناوى محمد شێخ وه‌هاب له دادگاى دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى خانه‌قین / قۆره‌تو له گه‌رمیان که تۆمه‌تبارکراوه به ته‌زویرکردنى وه‌سڵى گومرگى یٔێمه له هه‌موو که‌س و لایه‌نێک زیاتر کار بۆ سه‌روه‌رى یاسا‌و سزادانى تاوانکاران ده‌که‌ین له کاتى جێگیربونى تاوانه‌که‌یدا به‌ڵام یٔه‌ندامه‌که‌ى یٔێمه له یٔێستادا ته‌نها تۆمه‌تباره‌و یٔاماده‌ى چونه دادگایه هاوشێوه‌ى یٔه‌م جۆره که‌یسانه ده‌بێت پارێزراو بێت له‌به‌ر ڕه‌وتى لێکۆڵینه‌وه‌و و سه‌لماندنى تاوانه‌که چونکه تۆمه‌تباریش ده‌بێت مافى پارێزراو بێت پاڵپشت به بنه‌مای(( المتهم بریٔ حتى تپبت ادانته )) یٔه‌م بابه‌ته دوور له ڕێکاره یاساى و میدییه‌کان له ڕاگه‌یاندن بڵاوکراوه‌ته که‌یٔامانج لێى لێدانه له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و فراکسیۆنه‌که‌مان له کاتێکدا یٔه‌ندامه‌که‌ى یٔێمه له دامه‌زراوه‌یه‌کى فه‌رمیدا کارده‌کات و به‌پێى ماده‌ى ۳۰ له یاساى ۳ى ساڵى ۲۰۰۹ ى پارێزگاکان ده‌بێت له‌لایه‌ن دادگاوه یٔه‌نجومه‌نى پارێزگا یٔاگادار بکرێته‌وه‌و ناوبراو یٔاماده بکات بۆ چوونه به‌رده‌م یاسا به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه چونه‌ته‌سه‌رماڵیان بێ یٔاگادارکردن و دوور له بنه‌ماکانى پاراستنى مافى تۆمه‌تبار و که‌سوکاره‌که‌ى ده‌نگده‌ران و هه‌ڵسوڕاوانى پزوتنه‌وه‌ى گۆڕان یٔاگادارده‌که‌ینه‌وه یٔێمه له فراکسیۆن پێشه‌نگى داکۆکى له مافى هاوڵاتیان ده‌بین ده‌ستبردن بۆ داهاتى گشتى به‌شێوه‌ى ناڕه‌وا شه‌رمه‌زارو ڕیسوا ده‌که‌ین هه‌رکاتێک هه‌ر یٔه‌ندامێکى یٔێمه له دادگا بسه‌لمێت له‌سه‌رى که تاوانى یٔه‌نجامداوه خۆمان هۆکارده‌بین بۆ به سزا گه‌یاندنی. فراکسیۆنى گۆڕان له یٔه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ۷/١٠/٢٠٢٠
هاوڵاتى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشکرایکرد: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 39 توشبوى کۆرۆنا داخڵى نه‌خۆشخانه‌کان کراون و 16 توشبوش نه‌خۆشخانه‌کانیان جێهێشتوه‌و 13 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌پێى ئامارى رۆژانه‌ى کۆرۆنا که که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن د. یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانییه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 39 توشبوى کۆرۆنا داخڵى نه‌خۆشخانه‌کانى تایبه‌ت به کۆرۆنا له شاره‌که کراون. هه‌روه‌ها به‌پێى ئاماره‌که ئه‌مڕۆ 16 توشبوى کۆرۆنا نه‌خۆشخانه‌کانیان جێهێشتوه‌و 13 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوکات، له ئێستادا 201 توشبوى کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌کانى سلێمانى ماون.
ھاوڵاتی بەرنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە ڕاپۆتێكی نوێ‌دا چەند پێشنیارێكی خستوەتەڕوو دەربارەی چۆنیەتی بوژاندنەوەی ئابوریی عێراق پاش گرفتی كۆرۆنا، لەوانە فراوانكردنی بیمەی كۆمەڵایەتی بۆ توێژە هەژارەكان و زیادكردنی داهات بۆ پەرەپێدانی بەرنامە سەرەكییەكانی حكومەت و دابینكردنی سەرچاوە بۆ پەرەپێدانی كەرتی تایبەت. ڕاپۆرتەكە چوارشەممە 7ی تشرینی یەكەم بڵاوكراوەتەوە لەژێر ناوی (كاریگەریی كۆڤید-19 لەسەر ئابوریی عێراق)، كاریگەریی پەتاكە لەسەر ئابوری شیدەكاتەوە و چەند پێشنیارێكیش پێشكەشدەكات وەك سیاسەتی ڕوبەڕوبوونەوەی ئالنگارییەكان و زامنكردنی بەرەوپێشەوەبردنی بەردەوام. زینە عەلی ئەحمەد، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان (UNDP) لە عێراق ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی دۆخی دارایی و بارودۆخی ئابوری لە عێراق لە چەند ساڵی كەمی ڕابردوودا تا ئاستێكی زۆر ئەرێنی بوو، بەڵام دوو گرفتی گەورە ڕێگربوون لە بەرەوپێشەوەچوون، ئەوانیش گرفتی دابەزینی نرخی نەوت و پەتای كۆرۆنایە. وتیشی، گرفتەكان كاریگەریی گەورەیان لەسەر دانیشتووان دروستكرد، بەتایبەت لە بواری داهات و كار و هەژاری، لەگەڵ ئەگەری ڕاستەقینەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی نایەكسانی بەشێوەیەكی گەورە، بۆ نمونە، ڕاپۆرتەكە ئاشكرایكردووە كە فەرمانبەرانی كەرتی تایبەت لە عێراق زیاتر لە بەردەم مەترسیی هەژاریدان بەراورد بە كارمەندانی كەرتی گشتی، بەتایبەت ئەوانەی خاوەن داهاتێكی كەمن و ئەو كارمەندانەی لە كەرتی ناڕێكخراودا كاردەكەن، هەروەها ئەو خێزانانەی لەلایەن ژنانەوە چاودێری دەكرێن. بەپێی ڕاپۆرتەكە، پێشبینی دەكرێت تێكڕای بەرهەمی خۆماڵیی عێراق بە ڕێژەی 10% لە ساڵی 2020دا كەمبكات، هەروەها كورتهێنانی بودجەش لە هەمان ساڵدا بگاتە ئاستێكی بێ پێشینە و نزیكببێتەوە لە 30%ی تێكرای بەرهەمی خۆماڵی. ئەو ڕێگایەی بەرنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پێشنیاری كردووە، كە لەڕێیەوە پێویستە حكومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكان پلان بۆ پڕۆسەی بوژاندنەوەی ئابوریی عێراق دابنێن بە دوو ئاراستەیە: پێویستی دیاریكردنی بژاردەكانی سەرچاوەی دیكەی داهات بەخێرایی، دووركەوتنەوە لە ئەنجامدانی چاكسازیی دراوی تاووتوێنەكراو، هەروەها باشكردنی خەرجیی گشتی. هەروەها پشتیوانیكردنی كەرتی تایبەتی نانەوتی لە هێنانەدی گەشە و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە نەوت، لەگەڵ درێژەدان بە بەردەستخستنی هەلی كار بۆ زۆرێك لەو خێزانانەی هەژارن و خاوەن داهاتی سنوردارن لەڕێی فراوانكردنی چوارچێوەی بەرنامەی هاریكاریی كۆمەڵایەتی. زینە عەلی ئەحمەد دووپاتیشیكردەوە، "بەرنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و هاوبەشەكانی ئامادەن پشتیوانیی حكومەتی عێراق بكەن بۆ جێبەجێكردنی ئەو ڕێوشوێنانە، بۆ هێنانەدی سەقامگیریی ئابوری و زامنكردنی پاراستنی ئەو كەسانەی هەژارن".
ھاوڵاتی لیرەی تورکی بە خێرایی رووی لە داکشانەو ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 7ی تشرینی یەکەم، لەگەڵ کرانەوەی بۆرسەکانی تورکیا، نرخی دۆلارێک بەرامبەر 7.82 لیرەی تورکی بوو. ئەمڕۆش دۆخی لیرەی تورکی لە بازاڕە داراییەکانی تورکیا و بۆرسەی ئیستەنبووڵ ناسەقامگیر بوو، بەهای دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی شکاند و دەوروبەری نیوەڕۆ بە 7.85 لیرە مامەڵەی پێوە کرا. لەکاتی داخستنی بازاڕە داراییەکان، لیرەی تورکی دووبارە داکشایەوە و بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 7.88 لیرە و به‌های یه‌ك یۆرۆش 9.27 لیره‌ی تۆماركرد. لە رۆژی 6ی ئابی 2020ـەوە، بەهای هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە سەرووی حەوت لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئابووریناسان ئاماژە بە هەڵکشانی زیاتری بەهای دراوی بیانی لە بەرامبەر لیرەی تورکی دەکەن.