هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ت پاره‌ى موچه‌ى ره‌وانه‌ى بانکه‌کان نه‌کردوه، دابه‌شکردنى موچه بۆ هه‌فته‌ى داهاتو دواخرا. سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تى دارایى عێراق به سۆمه‌ریه‌نیوزى راگه‌یاند:"ده‌وامى ئه‌مڕۆى وه‌زاره‌تى دارایى فیدڕاڵ کۆتاییهات و پاره‌ى موچه ره‌وانه‌ى بانکه‌کان نه‌کرا، بۆیه دابه‌شکردنى موچه بۆ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتو دواخراوه". پێشتر بانکى رافیده‌ینى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه، به‌پشت به‌ستن به‌راسپارده‌کانى وه‌زیرى دارایى و چاودێرى ئیداره وسه‌رپه‌رشتى له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بانکه‌وه، ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراق ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى ئه‌یلولى فه‌رمانبه‌ران ده‌کرێت. هه‌رچه‌نده حکومه‌تى هه‌رێم بڕى 413 ملیار دینارى له‌به‌رده‌ستدایه بۆ دابه‌شکردنى موچه، به‌ڵام تا ئێستا حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان موچه‌ى مانگى نیسانى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌رانى دابه‌شنه‌کردوه و چاوه‌ڕوانى ره‌وانه‌کردنى 320 ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا ده‌که‌ن بۆ دابه‌شکردنى موچه.
هاوڵاتى چوار ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى دۆخى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نن، هه‌ندێک جار به بیانوى نه‌گونجاو رێگرى ده‌کرێت له گه‌یشتنى هاوکاریى ته‌ندروستى له‌به‌غداده‌وه بۆ پارێزگاى سلێمانی. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، هه‌ریه‌که له په‌رله‌مانتاران رێزان شێخ دلێر، موسه‌نا ئه‌مین، یوسف محه‌مه‌د و رێبوار کریم له راگه‌یه‌ندراوێکدا باس له‌وه‌ده‌که‌ن، "ده‌زانین که‌مته‌رخه‌میى ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمى کوردستان چ له که‌رتى ته‌ندروستى به‌تایبه‌تى و ژیان و گوزه‌رانى هاونیشتیمانان و دابین کردنى قوتى رۆژانه‌یان به‌گشتی، هۆکارى سه‌ره‌کى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى په‌تاى کۆرۆنایه له پارێزگاى سلێمانی، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو هه‌ندێک جار به بیانوى نه‌گونجاو رێگریش ده‌که‌ن له گه‌یشتنى هاوکاریى ته‌ندروستى له‌عێراقه‌وه بۆ پارێزگاى سلێمانی". ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داوا له هاونیشتیمانیان ده‌که‌ن که" سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هه‌مومان ده‌رگیرین له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێکى نابه‌رپرسیار له هه‌رێمى کوردستان به‌رامبه‌ر به ژیانى هاوڵاتیان، به‌ڵام داواتان لێده‌که‌ین که هه‌رچى زیاتر پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان بن بۆ پاراستنى ژیانى خۆتان و خۆشه‌ویستانتان و سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیان". ڕاگه‌یه‌ندراو چوار په‌رله‌مانتارى کورد له به‌غدا بۆ راى گشتی هاونیشتیمانیانى خۆشه‌ویست وه‌ک هه‌موان ئاگادارن که له‌به‌روارى 21/9/2020 وه تاکو ئه‌مڕۆ له پارێزگاى سلێمانى رێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌نه‌خۆشیى کۆرۆنا گه‌یشتۆته پله‌ى یه‌که‌م و ئاستێکى مه‌ترسیدارى تۆمارکردووه و هه‌ندێکجار رێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدان له‌پێش هه‌موو پارێزگاکانى عێراقه‌وه‌یه به به‌غدادى پایته‌ختیشه‌وه. ئێمه ده‌زانین که‌مته‌رخه‌میى ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمى کوردستان چ له که‌رتى ته‌ندروستى به‌تایبه‌تى و ژیان و گوزه‌رانى هاوونیشتیمانان و دابین کردنى قوتى رۆژانه‌یان به‌گشتی، هۆکارى سه‌ره‌کى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى په‌تاى کۆرۆنایه له پارێزگاى سلێمانی. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو هه‌ندێک جار به بیانووى نه‌گونجاو رێگریش ده‌که‌ن له گه‌یشتنى هاوکاریى ته‌ندروستى له‌عیراقه‌وه بۆ پارێزگاى سلێمانی. ئێمه له‌په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ پارێزگار و ده‌زگا ته‌ندروستیه په‌یوه‌ندیداره‌کانى پارێزگاى سلێمانى بۆ زانینى هۆکاره‌کانى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئامارى قوربانیانى په‌تاى کۆرۆنا و داواشمان لێکردون که زانیارى ته‌واومان له‌وباره‌یه پێبده‌ن. وه‌ک نوێنه‌رانى پارێزگاى سلێمانى به‌رده‌وام ده‌بین له په‌یوه‌ندیکردن به وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌کان له حکومه‌تى فیدراڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنى به‌شێک له که‌موکورتیه‌کان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردن و رزگارکردنى ژیانى هاوڵاتیان له مردن. داوا له په‌رله‌مانى کوردستان و داواکارى گشتیش ده‌که‌ین که به‌دواداچوون بۆ که‌موکورتیه‌کانى که‌رتى ته‌ندروستى له هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن. هاونیشتیمانیانى خۆشه‌ویست، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هه‌موومان ده‌رگیرین له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێکى نابه‌رپرسیار له هه‌رێمى کوردستان به‌رامبه‌ر به ژیانى هاووڵاتیان، به‌ڵام داواتان لێده‌که‌ین که هه‌رچى زیاتر پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان بن بۆ پاراستنى ژیانى خۆتان و خۆشه‌ویستانتان و سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیان. خواى گه‌وره هه‌موولایه‌ک بپارێزێت. وێنه‌یه‌ک بۆ: • په‌رله‌مانى کوردستان • داواکارى گشتی • وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى – حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان • پارێزگارى سلێمانی • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانی په‌رله‌مانتاران:- * رێزان شێخ دلێر * د. موسه‌نا ئه‌مین * د. یوسف محمد * د. رێبوار کریم
هاوڵاتى پارێزگارى سلێمانى ڕایگه‌یاند:"له‌دوو هه‌فته‌ى داهاتودا سه‌رجه‌م پارێزگاکانى دیکه‌ى کوردستان وه‌ک سلێمانیان به‌سه‌ردێت ...که‌ره‌نتینه کردن هیچ سودى نییه‌و کۆرۆنا له‌ناو ماڵه‌کاندایه". هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" یه‌که‌م پارێزگا که کۆرۆناى تیادا تۆمارکرا، سلێمانییه، هه‌موو شاره‌کانى دیکه دڵنیا ده‌که‌مه‌وه که له دوو هه‌فته‌ى داهاتودا وه‌کو سلێمانیانى لێدێت، چۆن ئه‌وکات پێشبینیمان کرد و پێمان وتن، که ئه‌م بارودۆخه ده‌چێته هه‌ولێر و دهۆک، ته‌مه‌نامان ئه‌کرد نه‌چێت، به‌ڵام به که‌ره‌نتینه و قه‌ده‌غه‌کردن ڕێگه‌ى لێنه‌گیرا". هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر ئاشکرایکرد به‌شێکى زۆرى ئه‌وانه‌ى توشى کۆرۆنا بون یان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن به‌و په‌تایه‌و ده‌چنه ناو ئامارى گشتى هه‌رێمه‌وه، خه‌ڵکى سلێمانى نین، یا ئێرانین یان خه‌ڵکى پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراقن‌و له‌سلێمانى چاره‌سه‌ر ده‌کرێن. ناوبراو هۆکارى زیادبوونى کۆرۆنا له سلێمانى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بارودۆخى بژێوى ژیانى خه‌ڵک، ئه‌و سه‌رمایه مرۆییه‌ى له که‌رتى ته‌ندروستى هه‌مانه، خراپى بارودۆخى ئابورى کاریگه‌رى له‌سه‌ر دروستکردوون و سه‌رمایه‌ى مرۆیى و پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى له‌ئاستى پێویستدا نیه. هه‌روه‌ها پارێزگارى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێستا له وه‌رزى پایزداین و هاووڵاتیان هه‌ندێک په‌تا ده‌گرن و لێیان قورس ده‌کات و پێیانوایه په‌تاى وه‌رزیه، کاتێک دێنه نه‌خۆشخانه‌کان بارودۆخیان زۆر خراپ بووه. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه:"که‌ره‌نتینه هیچ سودێکى نییه، چونکه ئێستا کۆرۆنا چۆته ناو ماڵه‌کان، که‌ره‌نتین‌و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ بۆ ئه‌وکاته باشبوو که کۆرۆنا له‌شه‌قامه‌کان بوو". وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون له پارێزگاى سلێمانى گه‌یشتووه‌ته 16 هه‌زار و 842 توشبوو، له‌و ژماره‌یه‌ش 10 هه‌زار و 489 توشبوو چاکبوونه‌ته‌وه و 953 که‌سیش به‌هۆى ڤایرۆسه‌که‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەڕێگەی توویتێکەوە دانوستاندنەکانی نێوان کۆشکی سپی و دیموکراتییەکانی لەسەر هاندانە ئابوورییە نوێیەکانی ئەمریکا تاوەکو دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەڵپەسارد. سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە نیازێکی پاکەوە دانوستاندن ناکات. نانسی پلۆسی لە وەڵامدا دۆناڵد ترەمپ بەوە تۆمەتباردەکات کە پشتی کرێکارە ئەمریکییەکانی بەرداوە. نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند "زۆر بە داخەوە ئەو دەستبەرداری منداڵەکانمان بووە. زۆر خاڵی باشمان هەبوو لە پاکێجی هاندانەکاندا، هەرچەندە ئەوان لەگەڵ هەموو خاڵەکان نەبوون، بەڵام ئێمە لەسەر رێگەی دروستبووین. ترەمپ دەستبەرداری کرێکارانی ئێمە بووە کە خێزانەکانمان بەخێو دەکەن." بەپێی شرۆڤەکاران دەستبەرداربوونی دۆناڵد ترەمپ لە پاکێجی هاندانی ئابووری بە زیانی دەشکێتەوە لە هەڵبژاردنەکاندا. کەمپەینی دۆناڵد ترەمپ بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لاوازبووە و بەپێی راپرسییەکان ئێستا لە پاش رکابەرە دیموکراتەکەی، جۆ بایدن دێت. عامر مەدەنی، شرۆڤەکاری سەر بە ئاژانسی AFP دەڵێت "پێموایە ترەمپ بەو کارەی دەیەوێت ئەوە بڵێت کە خۆی ئامادە کردووە بڕواتەوە بۆ ماڵەوە و بە ویستی خۆی بڕیارەکانی دەدات. ئەم هەنگاوەی ترەمپ زۆر مەترسیدارە. بەم کارە ئەو ئاماژەیە دەداتە دەنگدەران کە چاوێک لە بژاردەی دیکە، واتا جۆ بایدن بکەن." پێش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هاندانە نوێیەکانی ئەمریکا وەلا بنێت، جێرێمی پاول، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە ڤیدیۆکۆنفرانسێکدا رایگەیاند، بووژانەوەی ئابووریی ئەمریکا رێگەیەکی سەخت و دوور و درێژی لەپێشە. جێرێمی پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند "خاوبوونەوەی بەردەوامی ئابووری دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ ئابووریی ئەمریکا بەرەو سستبوونەوە هانبدات. ئەمە دەبێتە سەرهەڵدانی تراژیدیا، بەتایبەتی بەو هەناگاوە خاوانەی کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتوومانەتەبەر. ئەگەر هاندانە ئابوورییەکان گونجاو و بەپێی پێویست نەبن، داهاتووی بازرگانی و چالاکییە ئابوورییەکان دەکەونە مەترسییەوە". پێدەچێت دۆناڵد ترەمپ هەستی پێکردبێت کە بە ئاسانی ناتوانێت دەستبەرداری پاکێجی هاندانی ئابووری بێت، لەبەر ئەوەی دوای توویتەکانی یەکسەر داوای لە کۆنگرێس کردووە بەپەلە هاندانی 25 ملیار دۆلاری بۆ پاڵپشتی لە کەرتی فڕۆکەوانی ئەمریکا پەسەند بکات. ماوەی مانگێکە دیموکرات و کۆمارییەکان ناکۆکی قوڵیان هەیە لەسەر پێشکەشکردنی زیاتر لە دوو تریلیۆن دۆلار هاندانی نوێ بۆ ئابووریی ئەمریکا. FACEBOOK
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردوی کۆرۆنای بڵاوکرده‌وه‌و که 793 توشبو، 368 چاکبونه‌وه، 30 گیانله‌ده‌ستدان تۆمارکراوه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تایبه‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID19 ژماره (٢٢٣) ١. پشکنین: (٥٤٤٣ پشکنینى نوێ) (١٥٩١ هه‌ولێر) (٨٢٨ سلێمانی، ١٤٣ گه‌رمیان) (٢٨٤٧ دهۆک) (٣٤ هه‌ڵه‌بجه) ٢. تووشبوو: (٧٩٣ تووشبووى نوێ) (٢٩٧ هه‌ولێر) (١١١ سلێمانی، ٢٨ گه‌رمیان) (٣٣٠ دهۆک) (٢٧ هه‌ڵه‌بجه) ٣. چاکبوون: (٣٦٨ چاکبوون) (١٠٤ هه‌ولێر) (١٧ سلێمانی، ٣٣ گه‌رمیان) (١٨٠ دهۆک) (٣٤ هه‌ڵه‌بجه) ٤. مردن: (٣٠ مردن) (٤ هه‌ولێر) (١٢ سلێمانی، ١ گه‌رمیان، ٦ ڕاپه‌ڕین) (٧ دهۆک) ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ ده‌رچوو) پشکنین ٤٩٧٤٩٨ (١٨٠٥٣٢ هه‌ولێر، ١٢١٥٠٩ سلێمانی، ١٩٠٩٠٠ دهۆک، ٤٥٥٧ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ٥١٨٧٠ (١٩١١٠ هه‌ولێر، ١٦٨٤٢ سلێمانی، ١٤٠٤٠ دهۆک، ١٨٧٨ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ٣٢٧٤٦ (١٤٩١٥ هه‌ولێر، ١٠٤٨٩ سلێمانی، ٥٥٧٠ دهۆک، ١٧٧٢ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ١٧٢٤٧ (٣٦٠٨ هه‌ولێر، ٥٤٠٠ سلێمانی، ٨١٧٥ دهۆک، ٦٤ هه‌ڵه‌بجه) مردن ١٨٧٧ (٥٨٧ هه‌ولێر، ٩٥٣ سلێمانی، ٢٩٥ دهۆک ، ٤٢ هه‌ڵه‌بجه) بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى تر داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ٦ى تشرینى یه‌که‌م ٢٠٢٠
هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلول باڵیۆزى ئه‌رمینیا له عێراق به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندیى مێژویى و دۆستایه‌تیى نێوان یه‌ریڤان و هه‌ولێر پلانى وڵاته‌که‌ى بۆ کردنه‌وه‌ى کونسوڵخانه له‌هه‌ولێر راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کونسوڵى گشتى ئه‌رمینیا له هه‌رێمى کوردستان ده‌ستبه‌کاربو. فاهیک که‌مال، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له پێکهاته‌ى ئه‌رمه‌ن له‌راگه‌یه‌نراوێکدا که وێنه‌یه‌کى بۆ "هاوڵاتى" نێردراوه رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پێشوازى له (ئارشاک مانۆکیان) کونسوڵى گشتى ئه‌رمینیا له هه‌رێمى کوردستان کردووه و داواى سه‌رکه‌وتنیان بۆ کردوه له‌کاره‌کانیدا. هه‌رچیا بولادیان، باڵیۆزى کۆمارى ئه‌رمینیا له به‌غدا له دو دیدارى جیادا له‌گه‌ڵ دابان شه‌ده‌ڵه، جێگرى به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه هه‌رێم و فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى هه‌ولێر پرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان یه‌ریڤان و هه‌ولێر و کردنه‌وه‌ى کونسوڵخانه‌ى گشتى وڵاته‌که‌ى له‌هه‌رێمى کوردستانى تاوتوێ کردوه.
هاوڵاتى پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند، تاکه ڕێگاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا؛ خۆپارێزییه، به به‌ستنى ماسکێک خۆت له توشبوون به کۆرۆناو توشکردنى ئه‌وانى تر به کۆرۆنا؛ ده‌پارێزیت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى له په‌یامێکدا سه‌باره‌ت کۆرۆنا بڵاویکرده‌وه و ده‌ڵێت:"هاووڵاتیانى ئازیز‌و خۆشه‌ویست، تاکه ڕێگاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا خۆپارێزییه، به به‌ستنى ماسکێک خۆت له توشبوون به کۆرۆناو توشکردنى ئه‌وانى تر ده‌پارێزیت". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "هاواره، با به خۆپاراستن؛ مرۆڤایه‌تیى بپارێزی، هاواره، با به ماسککردنێک؛ ژیان بپارێزین. هاواره، با به پابه‌ندبوونمان به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کانه‌وه؛ ته‌ندروستیى بپارێزین". ژماره‌ى تووشبووانى کۆرۆنا له پارێزگاکانى سلێمانى له هه‌ڵکشاندایه، مانگى رابردوو ته‌نها له سلێمانى زیاتر له 470 که‌س به‌هۆى کۆرۆناو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى وه‌زیرى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاوى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، حکومه‌تى هه‌رێم پێشنیاره‌که‌یانى قبوڵ کردووه بۆ دواخستنى قه‌رزى پێشینه‌ى کشتوکاڵى. بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاوى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:"دواى پێشنیارمان به درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى قه‌رزى کشتوکاڵی، به سوپاسه‌وه سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران پێشنیاره‌که‌ى په‌سندکرد و وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریش ئاگادارى کردینه‌وه له‌سه‌ر که‌وتنه بوارى جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌که". هه‌روه‌ها بێگه‌رد تاڵه‌بانى راشیگه‌یاند:"له پێشنیاره‌که داوامان کردبوو که به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ماوه‌که درێژ بکرێته‌وه، پێشنیاره‌که وه‌ک خۆیى په‌سندکرا. یه‌که‌م_ پێشینه‌ى (80 ملیۆن دیناری) رێژه‌ى (40%)له‌برى دانه‌وه‌ى ساڵانه که‌مکرایه‌وه. دووه‌م_ پێشینه‌ى (150 ملیۆن دیناری) رێژه‌ى (50%)له‌برى دانه‌وه‌ى ساڵانه که‌مکرایه‌وه. سێ یه‌م_ پێشینه‌ى (500 ملیۆن دیناری) رێژه‌ى (60%)له‌برى دانه‌وه‌ى ساڵانه که‌مکرایه‌وه.
هاوڵاتى کاتێک لەهەفتەی رابردوودا ململانێیەکی کۆن تەقییەوە بۆ جەنگی راستەوخۆ، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا یەکەم سەرکردەی جیهانی بوو کە خۆی بخاتە نێو ئاژاوەکەوە. خۆفڕێدانە نێو جەنگەکە بۆ را‌گرتن و هێورکردنەوەی لایەنە نەیارەکان نەبوو، بەڵکو بۆ راگەیاندنی پاڵپشتی تەواوەتی وڵاتەکەی بوو بۆ ئازربایجان، کە هاوپەیمانی نزیکی تورکیایە و دانیشتوانی بەڕەگەز تورکین. تەنانەت ئەرمینیای تۆمەتبار کرد بەفەرامۆشکردنی چەندین هەوڵی چارەسەرکردنی ململانێی نێوان دوو وڵاتەکە. «دووبارە ئیدانەی ئەرمینیا دەکەمەوە بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ئازربایجان. تورکیا بەردەوام دەبێت لەپشتگیری ئازربایجانی هاوپەیمان و برای بەهەموو توانایەوە»، ئەردۆغان وای وت لەکاتێکدا ھێشتا سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئەرمینیاو ئازربایجان بوو لە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٠. تائێستا دەیەها کەس مردوون لەهەردوولا لەیەکشەممەی رابردووەوە کاتێک جەنگ لەنێوان ئازربایجان و ئەرمینیا دەستپێکرد لەسەر ناوچەی جێناکۆکی ناگۆڕنۆ قەرەباغ. ئەرمینیا باس لەوەدەکات (١٥٨) سەربازی کوژراون، لەکاتێکدا ئازربایجان هیچ ئامارێکی کوژراوانی سەربازی نەخستووەتەڕوو، بەڵام رایگەیاندووە (١٩) سڤیلی کوژراون. ناگۆڕنۆ قەرەباغ هەرێمێکی کێشە لەسەری چەندین ساڵەیە کە دەکەوێتە ئازربایجانەوە بەڵام لەلایەن دانیشتوانی رەسەنی ئەرمەنییەوە بەڕێوەدەبرێت بەپاڵپپستی ئەرمینیا. لەڕووی نێودەوڵەتییەوە ناوچەکە بە بەشێک لە ئازربایجان هەژماردەکرێت، بەڵام لەساڵی ١٩٩١ەوە هەرێمەکە سەربەخۆیی خۆی راگەیاند لەئازربایجان، بەڵام چەندین وڵات بە فەرمی دانی پێدانانێن لەوانە ئەرمینیا. ناوە ناوە شەڕ لەهەرێمەکەدا دروست دەبێت و بەشێوەیەکی بەرچاو گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی ململانێکە لەساڵی ١٩٩٤ەوە راوەستاوە بەهۆی ئاگربەستەوە بەسەرپەرشتی ئەمریکاو فەرەنساو روسیا. تائێستا دیار نییە ئەم جەنگە نوێیە چۆن هەڵگیرسا بەوپێیەی هەردوولا یەکتری تۆمەتبار دەکەن بەدەستپێکردنی شەڕ. ئازربایجان باس لەوە دەکات ئەرمینیا هەوڵی توندوتیژی داوە لەکاتێکدا ئەرمینیا دەڵێت هێزەکانی ئازربایجان هێرشیان کردوونەتە سەر. لەدووشەممەی رابردوودا ئەرمینیا ئەنقەرەی بەوە تۆمەتبار کرد کەپاڵپشتی راستەوخۆی سەربازی ئازربایجان دەکات. لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا رایگەیاند تورکیا «ئامادەییەکی راستەوخۆی هەیە لەمەیدانی جەنگدا»و شارەزایانی سوپای تورکی «شانبەشانی» ئازربایجان «شەڕ دەکەن» و سوپای ئازربایجان فڕۆکەی جەنگی و بێفڕۆکەوانی تورکی بەکاردەهێنێت. باکۆو ئەنقەرە هەموو ئەم تۆمەتانەیان رەتکردەوە. لەهەفتەی رابردووەوە چەندین راپۆرت بڵاوکراونەتەوە لەسەر ناردنی شەڕکەری سوری بۆ ئازربایجان لەلایەن تورکیاوە. بەپێی راپۆرتێکی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی کە بەشێکی لەتویتی موزەهیم ئەلسالوم، وتەبێژی پێشووی سوپای مەغاویر ئەلپەور کە فەیلەقێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریایە، وەریگرتووە باس لەوە دەکات شەڕکەرانی سوری پێش هەفتەیەک لە دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئازربایجان و ئەرمینیا نێردراون بۆ ئازربایجان. سالوم باسی لەوەش کردووە شەڕکەرەکان لەسەنتەرێکەوە دامەزراون کە لەلایەن فەیلەقی سوڵتان مورادەوە لەباکوری سوریا دروستکراوە. هەر بەپێی زانیارییەکان، گروپێکی (١٥٠) شەڕکەری فەیلەقی شام لەعەفرینەوە چوونەتە تورکیا‌و دواتریش لەڕێی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەدەنەوە گەیەندراونەتە ئازربایجان. ئەلسالوم باس لەوەش دەکات شەڕکەرەکان براونەتە کەمپی راهێنان لەدوو دوورگەی دەریای قەزوین بۆ راهێنانی تەکتیکی و بەڵێنی هەزارو (٥٠٠) دۆلار مووچەیان پێدراوە بۆ هەر مانگێک و زۆربەی زۆریان لەتورکمانی سوری هەڵبژێردراون تا زمان نەبێتە بەربەست بۆ قسەکردن لەگەڵ ئازەرییەکان کەتورکن. ئەلسالوم ئەوەشی خستووەتەڕوو بڕیارە فەیلەقی سوڵتان موراد دوو هەزار شەڕکەری خۆی بنێرێت بۆ ئازربایجان لە دوو هەفتەی داهاتوودا. رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لەڕاپۆرتێکیدا رایگەیاند شەڕکەرانی سوری «ناوی خۆیان تۆماکردووە لە کۆمپانیایەکی ئەمنی تورکی تا وەک پاسەوانی سنوور لە ئازربایجان کار بکەن» و راهێنانەکانیان مانگێک لەمەوبەر دەستیپێکردووە. دوو برای سوری کە بەشدارییان کردووە لەپرۆگرامەکەدا بە رۆژنامەکەیان راگەیاندووە لەناوچەی عەزیز دەژیان پێش ئەوەی سەرکردەکانیان یارمەتیان بدەن بگەنە عەفرین کە لەوێ گرێبەستی سێ مانگ بۆ شەش مانگیان پێشکەشکراوە بەمووچەی مانگانەی (٨٠٠) بۆ هەزار و (٢٠٠) دۆلار تا پاسەوانی دامەزراوەی نەوت و گازی سروشتی بکەن لەئازربایجان. «سەرکردەکەمان پێی وتین شەڕناکەن تەنها یارمەتیدەر دەبن لە پاسەوانیکردنی چەند ناوچەیەک»، یەکێک لەبراکان بە گاردیانی وا وتووە. «مووچەکانمان ئەوەندە نین پێی بژین، بۆیە ئەمە بەهەلێکی گەورە دەزانین تا پارە پەیدا بکەین». «کاتێک یەکەمجار ئۆڤەری ئەوەمان پێدرا لە لیبیا کاربکەین، دەترساین کە بچین بۆ ئەوێ بەڵام ئێستا بەدڵنیاییەوە هەزارەها کەس لە ئێمە هەیە ئامادەن بچن بۆ لیبیا یان ئازربایجان»، فەرماندەیەکی سوپای نیشتمانی سوریا ئەمەی بە گاردیان وت. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزو سی ئێن ئێنی ئەمریکیش راپۆرتی هاوشێوەیان بڵاوکردەوە، لەڕاپۆرتەکەی سی ئێن ئێن دا کە لێدوانی شەڕکەرێکی سوری وەرگرتووە، باس لەوە دەکات ئەوانەی وەرگیراون وایانزانیوە ئەرکەکەیان تەنها پاسەوانی دەبێت «بەڵام دوای گەیشتنی یەکەم کاروانی شەڕکەران زانیمان ئەرکمان شەڕکردنە وەک شەڕی سوریا‌و لیبیا». جگە لەمانەش، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەڕاپۆرتێکیدا رایگەیاند سەدەها شەڕکەری فەیلەقی سوڵتان مورادو ئەلئەمشەت لەعەفرینەوە نێردراون بۆ ئازربایجان بەبەڵێنی وەرگرتنی هەزارو ٥٠٠ -٢٠٠٠ دۆلار مووچەی مانگانە. لەڕاپۆرتێکی تری هەمان روانگەدا ئەوە هاتووە ژمارەی کوژراوانی شەڕکەرانی سوری سەر بەتورکیا لەشەڕی ئازربایجان و ئەرمینیادا تادوێنێ یەکشەممە گەشتووەتە (72) کەس لەکۆی هەزارو (٢٠٠) شەڕکەر کەنێردراون و ئێستا لەئازربایجاندان. لەلایەکی ترەوە ئەرمینیا ئەم دەنگۆیانەی گەورەتر کرد کاتێک باڵیۆزەکەی لەڕوسیا رایگەیاند ژمارەی شەڕکەرەکان گەیشتووەتە نزیکەی چوار هەزار. پێنجشەممەی رابردوو ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند زانیاری‌یان هەیە شەڕکەرانی جیهادی سوری لەتورکیاوە گەیەندراونەتە ئازربایجان بۆ شەڕکردن لە ناگۆرنۆ- قەرەباغ. هەینی رابردووش لەپەیوەندییەکی تەلەفونیدا سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، جەواد زەریف، نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بەبەشداریکردنی شەڕکەری سوری لەشەڕی ئازربایجان و ئەرمینیا. ئازربایجان هەموو ئەو هەواڵ و راپۆرتانەی رەتکردووەتەوە کە باس لەچوونی شەڕکەرانی سوریا دەکەن بۆ وڵاتەکەو بە «هەواڵی ساختە» ناوی بردوون لەکاتێکدا تورکیا لەوەڵامدانەوەی بۆ ئەو راپۆرتانە ئەرمینیای تۆمەتبارکرد بە ڕاهێنانپێکردنی شەڕکەری کوردی سوری و بڵاوەپێکردنیان لەناوچە «داگیرکراوەکاندا». خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا، بەئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی راگەیاند دەبێت ئەرمینیا «ئەو بەکرێگیراوو تیرۆرستانە بگەڕێنێتەوە لەدەرەوە هێناونی و لەو ناوچانەی ئازربایجان بکشێتەوە کەداگیری کردوون». ئەمە لەکاتێکدایە لەسەروبەندی جەنگی ناوخۆی لیبیا راپۆرتی هاوشێوە بڵاوبووەوەو تێیدا باس لەوە دەکرا تورکیا شەڕکەری سوری دەنێرێت بۆ وڵاتەکە تا هاوشانی سەربازانی حکومەتی ویفاقی لیبیا بەسەرکردایەتی فایز سەراج دژی خەلیفە حەفتەر شەڕ بکەن. لەمانگی شووباتی ئەمساڵ، دوای چەندینجار نکۆڵیکردن، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ناردنی شەڕکەری سوری بۆ لیبیا پشتڕاستکردەوە. هەواڵی ناردنی شەڕکەری سوری بۆ ئازربایجان ناکۆکی دروستکردووە لەنێوان گروپە جیاوازەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا. هەندێک بەرە تورکیا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بۆ بەرژەوەندی خۆی شۆڕشی سوریای قۆستووەتەوە و لاوازی کردووە. ئەبو ئەقزان ئەلمیسری، موفتی حەیات تەحریرلشام ئیدانەی کەمپینی ناردنی هێزی کرد بۆ ئازربایجان و رایگەیاند، «فەرامۆشکردنی جیهان بۆ بەشداریکردن لە جەنگی نێوان سوپایەکی مەسیحی و مەزهەبی شیعە یەکێکە لەتاوانە گەورەکان». ئازربایجان، کە دانیشتوانەکەی (١١) ملیۆنەو بەڕەچەڵەک زۆرینەیان تورکن، وڵاتێکی زۆرینە شیعە مەزهەبە لەکاتێکدا ئەرمینیا زۆرینەیان لەسەر ئایینی مەسیحن و دانیشتوانەکەی نزیکەی سێ ملیۆنە. لەتۆمارێکی دەنگیدا کەهێشتا پشتڕاستنەکراوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، شەڕکەرێکی سەر بەسوپای نیشتمانی سوریا رەخنە دەگرێت لەناردنی شەڕکەر بۆ ئازربایجان. لەتۆمارەکەدا بەئاماژەکردن بۆ سوپای ئازربایجان کە زۆرینەیان شیعەن دەڵێت: «ئەوان زیاتر لە مەسیحی و جوولەکە دوژمنمانن، بەهیچ جۆرێک هاوشانیان ناوەستین و شەڕیان بۆ ناکەین». بەناردنی هێز بۆ ئازربایجان، تورکیا لەئیستادا لەسێ بەرەوە دژی روسیا وەستاوەتەوە کەدوانەکەی تر لیبیا‌و سوریان. روسیا پەیوەندی دیبلۆماسی باشی لەگەڵ هەردوو ئازربایجان و ئەرمینیا هەیە، بەڵام چەندین بنکەی سەربازیی لەئەرمینیایە و هاوکاری سەربازیی بۆ وڵاتەکەش دەنێرێت و تا رادەیەک پشتگیری خۆشی بۆ ئەرمینیا دەربڕیوە. ئوناڵ چیڤکۆز، دیپلۆماتکارێکی خانەنشینی تورکی، لەڕۆژنامەی دەچ ویڵی ئەڵمانی باس لەوە دەکات «پێشبینی سەرەکی ئەوەیە ئەنقەرەو مۆسکۆ ململانێکە هێوربکەنەوەو هەردوولا بگەیەننە دانوستان» بەڵام «ئەگەر تورکیا وێنایەکی وەها دروست بکات بۆ ئازربایجان کە بەڕاستی هاوشانی دەبێت بۆ جەنگ ئەوکات ئەمە دەبێتە رووبەڕووبوونەوەی تورکیا-روسیا». «هەموان دەزانن خۆهەڵقورتاندنی تورکیا بۆ نێو ململانێیەکی کۆنترۆڵکراوی روسیا وەک لەسێدارەدانی خۆیەتی»، چیڤکۆز وای وت. هەرچەندە تۆماس دی واڵ، شارەزا لەهەرێمی قەوقازی لەناوەندی تووێژینەوەی کارنەیجی ئەوروپا، پێیوایە ململانێکە بەمزووانە کۆتایی نایەت. «بەڕەچاوەکردنی هیوای باڵای هەردوو وڵاتەکە، کارێکی سەخت دەبێت بۆ سەرکردەکان بەمزووانە بوەستن و بردنەوە رابگەیەنن. مەترسی قووڵبونەوەی ململانێکە و وێرانکاری گەورە زۆر بەرزە»، دی واڵ وای نووسیوە. دی واڵ ئاماژەش بەوە دەکات دوو هۆکاری نوێ وا لەدۆخی ئێستا دەکات زیاتر مەترسیدارتر بێت وەک لەجەنگەکانی پێشووی نێوان ئەرمینیاو ئازربایجان: پاڵپشتی راستەوخۆی تورکیا بۆ یەک لایەن و «دەستتێوەرنەدانی نائاسایی» ئەمریکا.
هاوڵاتى تمەنی ئێرانی خراپترین دۆخی خۆی لەمێژودا ئەزمون دەکات و هەر تمەنێک کەڕۆژگارێک یەکسان بوو بە (10) هەزار دینار لەپێوەری جیهانیدا، ئەمڕۆ (100) هەزار لەو تمەنە ناگاتە پێنج هەزار دیناری عێراقی و سێ ملیۆنی بە (100) دۆلارەو تمەن بووەتە یەکێک لە(10) دراوە کەم بەهاکەی جیهان و هاوشێوەی دراوی پۆلیڤار-ی ڤەنزوێلا هەرەسی هێناوە و بەبڕوای هەندێک شارەزای ئابوریش رەنگە پارەی تمەنی ئێرانی وەک پارەی ئەڵمانیای دوای دووەم جەنگی جیهانی تەنها بۆ گەرمکردنی زۆپا بسوتێنرێت و ئەو وڵاتە بکەوێتە دۆخی هەڵاوسانێکی گەورەو مێژووییەوە. ئاماژەکانی هەڵاوسانی گەورە لەئێران نێوەنجی موچەو حەقدەستی کارمەندان و کرێکاران لەمانگێکدا لەو وڵاتە بە یەک ملیۆن و (800) هەزار تمەن خەمڵێنراوە کەدەکاتە نزیکەی (60) دۆلار، بەو پێیە داهاتی رۆژانەی هەر کرێکار‌و کارمەندێکی ئەو وڵاتە دوو دۆلارەو ئەمە وای کردوە سفرەو خوانی ئێرانییەکان ببێتە یەک لەسەر پێنجی پێوەری ستانداردە تەندروستی و جیهانییەکان و هەر هاووڵاتییەکی ئێرانی بۆ ئەوەی ژیانێکی ئاسایی تێپەڕێنێت پێویستی بەداهاتی مانگانەی دوو ملیۆن تمەنەو بەم پێیە (60) ملیۆن کەس لەکۆی (82) ملیۆن دانیشتوی ئێران کە توانای دابینکردنی ئەو بڕە پارەیەیان نییە بەهەژارو تەنانەت بەنزیکبوونەوە لەهێڵی برسێتی لەقەڵەم دەدرێن. پەلەپیتکەی ئەمەریکا هەرەس بەتمەنی ئێران دەهێنێت ئاژانسی (بلۆمبێرگ)ی ئەمەریکا رۆژی پینجشەممەی هەفتەی رابردوو (1/10/2020) بڵاویکردووەتەوە سێ سەرچاوەی ئاگادار کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرابکرێت رایانگەیاندووە؛ ئەمەریکا دەیەوێت پەیوەندیی سیستمی ئابوریی ئێران بە سیستمی جیهانییەوە ببڕێت و لەو چوارچێوەیەدا (14) بانک و دامەزراوەی دارایی ئێرانی کە تائێستا سزاکانی واشنتۆن نەیگرتوونەتەوە بەبیانوی پەیوەندیی تیرۆر‌و بەرنامەی موشەکیی ئێرانەوە لەچوارچێوەی میکانیزمی پەلەپیتکە سزا بدرێن و لەسیستمی جیهانی دابڕێنرێن کەئەمەش واتای هەرەسهێنانی بەشێکی بەرچاوی داهاتەکانی ئێرانە. تەمەنی تمەن و دابەزینی بەهاکەی سەرچاوە مێژوییەکان باس لەوە دەکەن کە تمەن مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی مەغۆلەکان و لەو کاتەدا هەر تمەنێک یەکسان بووە لەگەڵ (10) هەزار دیناری ئەو سەردەمە، تمەن یان بەدەربڕینی فارسەکان تۆمەن مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەشت سەدە بەر لەئێستاو لەپڕۆسەیەکدا پێوانەی دراوی تمەنی ئێرانی لەساڵی (1929)و لەسەردەمی دەسەڵاتی قاجارەکان بۆ قڕان گۆڕدراوە کەهەر (10) قڕان بەرامبەر بووە لەگەڵ یەک تمەن دواتر ناوی قڕان لەساڵی (1932) بۆ ریاڵ دەگۆڕدرێت، بەڵام خەڵکی ئەو وڵاتە زیاتر وشەی تمەنیان وەک ناوی دراوەکە بەکاردەهێناو دواجار پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمساڵدا بە رەسمی ناوی دراوی وڵاتەکەیانی لە ریاڵەوە کردەوە بەتمەن کە بەبڕوای چاودێرانی ئابوریی و سیاسیی ئەوەش هەنگاوێکی ئێران بوو بۆ رێگریی لە لەدەستدانی پێگەو بەهای زیاتری دراوی ئەو وڵاتە. دوای رووخانی سیستمی پاشایەتی و هاتنەسەر کاری کۆماری ئیسلامی ئێران لەساڵی (1979) کۆمەڵێک سزای نێودەوڵەتی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاو هاوکات جەنگی ئەو وڵاتە لەگەڵ عێراق لەماوەی هەشت ساڵدا ئابوریی لاواز کرد‌و دراوی تمەنیش تا ئاستێکی کەم لاواز بوو، بەڵام ئابوریی ئەو وڵاتە لەڕووخان نزیک نەبووەوە چونکە ئەوکات دەیتوانی نەوت بفرۆشێت و هەر بەرمیلێکی نەوتی خاو بە (25) دۆلار‌و زیاتریش بووەو ئێرانیش بە یەکێک لەو وڵاتانە هەژمار دەکرێت کە رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەبووە و ئەمەش بووەتە کۆڵەکەیەکی ئابوریی و بەرزبوونی ئاستی دراوەکەی لە جیهاندا بەڵام لەئێستادا بەهۆی سزا تاکلایەنەکانی ئەمەریکاوە، ئێران تەنها دەتوانێت (250) هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا رەوانەی بازاڕەکانی جیهان بکات و بەواتایەکی دیکە کۆڵەکەکانی ئابوریی وڵاتەکەی بەتەواوەتی سست و لاواز بووە. بەهای دراوی هەر وڵاتێک بەئاستی هەڵاوسان و چاپی دراو لەنێوخۆو بەرهەمهێنان و پەیوەندیی ئابوریی ئەو وڵاتە بەسیستمە جیهانییەکەوە بەستراوەتەوە کە ئەم بوارەش راستەوخۆ بەسیاسەتی نێودەوڵەتیی و پەیوەندییەکانەوە گرێدراوەتەوە و ئێران لەئێستادا لەزۆربەی ئەو بوارانەدا کێشەی گەورەی هەیەو سەرهەڵدانی قەیران لەم بوارانەدا، بە گشتی هەرەسی بە تمەنی ئێرانی هێناوە. ئەتۆم‌و دەستپێکردنی هەرەسی تمەن دەستپێکردنی بەرنامەی ئەتۆمی و ئاشکرابوونی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەنێوان ساڵانی (2002) تا (2011) وایکرد بەهای دراوی تمەن بەبەردەوامی دابەزین بەخۆیەوە ببینێت و ساڵی (2013) بانکی جیهانی رایگەیاند تمەنی ئێرانی تەنها لەساڵێکدا (30% بۆ 32%)ی بەهاکەی بەپێوەرە جیهانییەکان لەدەستداوە کەزیاتر پەیوەندیی بەبەرنامەی ئەتۆمی و سزا نێودەوڵەتییەکانەوە هەیە لەکاتێکدا دوای رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی (5+1) لەساڵی (2015)دا هیچ گۆڕانکارییەک بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی بەهای تمەن نەهاتە ئاراوەو ئەو دراوە دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی. بەهای تمەن لە (35) ساڵدا ئامارەکانی بانکی ناوەندیی ئێران دەریدەخەن کەنرخی هەر دۆلارێک لەساڵی (1985) تا (1987) لەنێوان (61) تمەن بۆ (96) تمەندا بووەو تاساڵی (1989) نرخی هەر دۆلارێک لەبەرامبەر تمەندا دوو رەقەمی بووە واتە لە (99) تمەن بۆ هەر دۆلارێک زیاتر بەرز نەبووەتەوەو لەساڵی (1989) تا (1994) هەر دۆلارێک نرخەکەی لە (100) تمەن بۆ (200) تمەن بووە، دواتر لەساڵی (1999) تا (2004) دۆلار بەبەردەوامی بەرز دەبێتەوەو نرخی یەک دۆلار دەگاتە (977) تمەن، بۆ دواجار لەساڵی (2010) بۆ یەکەمجار دۆلاری ئەمەریکی (1000) تمەنی ئێرانی تێدەپەڕێنێت و بەرزبوونەوەکانی بەردەوام دەبێت و ساڵی (2014) نرخی هەر دۆلارێک دەگاتە سێ هەزار و (200) تمەن و دوای رێککەوتنی ئەتۆمیش لەساڵی (2015) بەهای هەر دۆلارێک بۆ زیاتر لەچوار هەزار تمەن بەرز دەبێتەوەو تا رۆژی ئەمڕۆ ئەو بەرزبوونەوانە بەردەوام بووە و ئێستا هەر دۆلارێک بە (30) هەزار تمەنی ئێرانییە و بەپێی ئامارەکان بەهای دۆلار لە (35) ساڵدا بەرامبەر بە تمەن زیاتر لە (5000%) بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە . فڕینی دۆلار‌و زیادکردنی پارەی چاپکراو لەئێران پسۆڕانی ئابوریی ئێران ئاشکرایان کردووە تەنها لەساڵی (2019) بۆ ئێستا بەهای تمەنی ئێرانی (137%) دابەزینی بەخۆیەوە بینیوەو بەهای هەر دۆلارێک لە (11) هەزار تمەنەوە گەیشتووەتە نزیکەی (30) هەزار تمەن و ئەمە واتای لەدەستدانی زیاتر لە دوو هێندەی بەهاکەیەتی و هاوکات بەپێی ئامارەکانی بانکی ناوەندیی ئێران ئاستی دراوی چاپکراوی تمەن لەساڵی (2013) نزیکەی (507) هەزار ملیار تمەن بووەو لەماوەی حەوت ساڵی حکومەتەکەی حەسەن رۆحانی ئەو رێژەیە لەپارەی چاپکراوی تمەن بۆ (5.2) هێندە زیادی کردووە کەئەمەش هێندەی دیکە بەهای تمەنی دابەزاندووە لەکاتێکدا مەترسیدارترین رێکار بۆ راگرتنی ئابوریی هەر وڵاتێک زیادکردنی دراوی چاپکراوەو راستەوخۆ ئاستی هەڵاوسان لەو وڵاتەدا بەرز دەکاتەوە. پلانەکانی حکومەت دادی تمەن نادات دوای کشانەوەی ئەمەریکا لەڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی (5+1)، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند؛ ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ سفر دادەبەزێنێت لەکاتێکدا ئەو وڵاتە بەچوارەم گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنی نەوت و غاز لە جیهاندا لەقەڵەمدەدرێت و پێشتر توانیویەتی رۆژانە زیاتر لەچوار ملیۆن بەرمیل نەوت رەوانەی بازاڕەکان بکات و بودجەی سەرەکیی بەڕێوەبردنی دامودەزگاکانی حکومەتی وڵاتەکەی لەو رێگەیەوە دابین بکات. هەوڵەکانی ترەمپ و تیمەکەی لەساڵی رابردوودا توانی سەرکەوتوو بێت و ئێران تەنها (250) هەزار بەرمیلی رۆژانە نەوت رەوانەی بازاڕە جیهانییەکان و تەنانەت بازاڕی رەشیش بکات بەڵام لەنوێترین لێدواندا بیژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران ئاشکرای کردووە کە لەمانگی رابردوودا ئاستی هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی بۆ یەک ملیۆن و (500) هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا بەرزکردووەو لەبەرامبەردا پەرلەمانی وڵاتەکەی لەجیاتی دەستخۆشی لێپێچینەوەی لێکردووەو لەلایەن (129) پەرلەمانتارەوە کارتی زەردی بەڕوویدا بەرزکراوەتەوە، ئەم لێدوانەی وەزیری نەوتی ئێران بووە جێگەی سەرنجی میدیا‌و ئاژانسە هەواڵییەکانی جیهان، چونکە ئەگەر ئەو هەواڵە راست بێت یەکێک لەکارتە فشارە سەرەکییەکانی واشنتۆن لەدژی تاران سووتاوەو کاریگەریی نەماوە. باڵەکانی کۆماری ئیسلامی تمەن دادەبەزێنن دوو باڵی ریفۆرمخواز‌و محافزکار لەنێو کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا یەکتری تۆمەتبار دەکەن بەوەی هۆکاری دابەزینی بەهای تمەن لەنێوخۆو دەرەوەی وڵاتن بەوەی کەحکومەتی ئێستا کەتەمەنی دەگاتە زیاتر لەحەوت ساڵ پێکهاتە سەرەکییەکەی لەلایەن باڵی ریفۆرمخوازەوە بەڕێوەدەبرێت و کەموکورتییەکانی ئیدارەدانی وڵات و شێوازی رووبەڕوبوونەوەی قەیرانی نێودەوڵەتی و دارایی و کۆرۆنا لەلایەن حکومەتی ریفۆرمخوزانەوە هۆکاری دابەزینی دراوی وڵاتەکە بووەو لەبەرامبەر ریفۆرمخوازان پەنجەی تۆمەت بۆ باڵی محافزکار رادەکێشن کە رێگریی لەپلانەکانی حکومەت دەکەن و دامەزراوەکانی سەر بەوان لەحکومەت بەهێزترن و دەستوەردان لەبانکی ناوەندی، بازاڕەکانی نەوت، زێڕو بواری هەناردەکردن دەکەن و تەنانەت داهاتەکانی وڵات دەبەنە دەرەوەو نایگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی حکومەت و هەموو ئەمانە بووەتە هۆی دابەزینی زیاتری تمەن و بەرزبوونەوەی دۆلار. بەشێک لەمیدیاکانی ریفۆرمخوازانیش هاوشانی محافزکاران بڵاویان کردووەتەوە کابینەکەی حەسەن رۆحانی بۆ چارەسەری کورتهێنانی بودجە دەستوەردان لەبازاڕی دراو‌و بۆرسە لەئێران دەکات و دەیەوێت بە بەرزبوونەوەی دۆلار یاریی بەبازاڕەکان بکات و کورتهێنانی حکومەتەکەی قەرەبوو بکاتەوەو ئەمە هۆکاری سەرەکیی دابەزینی بەهای تمەنە. دوو نرخی جیاوازی دۆلار لەئێران حکومەتی حەسەن رۆحانی سیستمێکی تایبەتی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوی بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەکاران خستوەتەگەڕ بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نانەوتی وڵاتەکەی و لەو چوارچێوەیەدا هەر دۆلارێک بەچوار هەزارو (200) تمەن رادەستی بازرگانان و سەرمایەدارانی ئەو بوارە دەکات لەکاتێکدا کەسانی ئاسایی ناتوانن دۆلار بەوەها نرخێک لەئێران دەستبخەن و بەهای هەر دۆلارێک لەبازاڕەکانی ئەو وڵاتە نزیکەی (30) هەزار تمەنە کەئەمەش بووەتە بەشێک لەقەیرانی دابەزینی بەهای تمەن و بەرزبوونەوەی دۆلار لەئێراندا، چونکە جیاوازیی ئەو دوو نرخە دەگاتە زیاتر لە (25) هەزار تمەن بۆ هەر دۆلارێک و بەوتەی پسپۆرانی ئابوری ئەو دۆلارەی حکومەت لەبەرژەوەندیی سەرمایەداران و لەدژی خەڵکی ئاسایی وڵاتەکەو لەدرێژماوەدا ئەنجامە نەرێنییەکانی لەکۆمەڵگەدا بەدی دەکرێت و قەیرانە داراییەکان قوڵتر دەکاتەوە. بیانوی حکومەت بۆ ئەو دۆلارە ئەوەیە کە توانیویانە بەو پلانە ئاستی قازانجی بەرهەمهێنانی کاڵای نانەوتیی وڵاتەکەیان لە (20) ملیار دۆلارەوە بۆ (40) ملیار دۆلار بەرزبکەنەوەو قەرەبوی ئەو کورتهێنانە بکەن کە بەهۆی سزاکانی ئەمەریکاو نەفرۆشتنی نەوتەوە رووبەڕووی وڵاتەکەیان بووەتەوە. ئاسۆی روون بۆ تمەن بەدیناکرێت چەند میدیایەکی ئێران بڵاویان کردووەتەوە کەشارەزایانی ئابوریی وڵاتەکە پێشبینی دۆلاری (40) هەزار تمەنی دەکەن و ئاسۆیەکی روون بۆ بەرزبوونەوەی بەهای تمەن بەدیناکەن و ئاماژەکانی بازاڕی دراوی ئێرانیش کە تەنانەت بەهەواڵی نەخۆشییەکی ترەمپ بەرزو نزمی بەخۆیەوە دەبینێت لەدۆخێکی ناسەقامگیردایەو خۆیان بەدۆخێکی دەرونیی ناڕاستەوە بەستوەتەوەو هاوکات حکومەتیش هیچ پلانێکی ئەوتۆی نییە بۆ دروستکردنی هەلی کار کەباشترین رێگایە بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دراوی وڵاتەکەی لەکاتێکدا بەپێی ئامارەکان زیاتر لەشەش ملیۆن بێکار لەو وڵاتەدا هەیە، بۆیە ئەگەر هەر حکومەتێک لەئێران نەتوانێت بێکاریی بەرفراوانی وڵاتەکەی چارەسەر بکات و ئاستی دراوی چاپکراو کەمبکاتەوە ناتوانێت تەنها بەوەی چاوەڕێی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا بکات دۆخی وڵاتەکەی بگۆڕێت و لەئێستادا ئێران گیرۆدەی ئەوە بووە و دەیەوێت لە رووی نێودەوڵەتییەوە قەیرانەکان تێپەڕێنێت و بەهای دراوەکەی بەرزبکاتەوە لەکاتێلدا بەشێکی کەمی دابەزینی تمەن پەیوەندیی بە ئەمەریکاو دۆخی نێودەوڵەتییەوە هەیە بەڵکو بەشێکی بەرچاوی پەیوەندیی بە شێوازی حوکمڕانی و ئیدارەدانی هێزی کار‌و ئاستی بەرهەمهێنانی نێوخۆی وڵاتەکەوە هەیە.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئه‌رمینیا ڕایگه‌یاند:" تورکیا هه‌زاران به‌کرێگیراوى بۆ پشتیوانى له ئازربایجان له جه‌نگى دژ به ئه‌رمینیا، ڕه‌وانه‌کردووه". ئارمین سرکسیان له لێدوانێکى ڕۆرژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند”ده‌ستوه‌ردانى تورکیا کاروباره‌کان له هه‌رێمى ناگۆرنى قه‌ره‌باغ ئاڵۆزتر ده‌کات". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که"ڕێگه‌چاره‌ى سه‌ربازى بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى هه‌رێمى ناگۆرنى قه‌ره‌باغ له‌ئارادا نه‌بوو، ئازربایجان ئه‌و ناکۆکییه‌ى دروستکرد". له 27ى ئه‌یلولى ڕابردوو ئازه‌رباینجان ڕایگه‌یاند، ئه‌رمینیا هێرشى کردۆته سه‌ر ناوچه‌کانى جێنشیته‌جێى هێڵى پێشه‌وه له قه‌ره‌باغ، له‌به‌رانبه‌ردا وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌رمینیا به‌ته‌واوه‌تى ئه‌وه‌ى ره‌تکرده‌وه.
هاوڵاتى ئیداره‌ى خۆسه‌رى رۆژئاڤاى کوردستان، رایگه‌یاند، چیتر ناتوانن خۆرک بۆ کامپى هۆڵ دابین بکه‌ن و ئازادن له‌وه‌ى کامپه‌که جێده‌هێڵن یان ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام ئیداره‌که به‌رپرسیارێتیان هه‌ڵناگرێت. ئیلهام ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى جێبه‌جێ کار له ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکراتى - مه‌سه‌ده رایگه‌یاند:" بڕیارێک له‌لایه‌ن ئیداره‌ى خۆسه‌رى باکوورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا ده‌رچووه بۆ لێخۆشبوو‌ن له‌و که‌سانه‌ى له که‌مپى هۆڵ نیشته‌جێن". ئیلهام ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند، به پێى بڕیاره‌که ئه‌وانه‌ى له که‌مپه‌که‌دان سه‌رجه‌میان ده‌توانن بڕۆن و ئازاد بن، ئه‌وانه‌شى ده‌مێننه‌وه ئه‌وان به‌رپرسیارێتیان له ئه‌ستۆ ناگرن. سه‌رۆکى ده‌سته‌ى جێبه‌جێ کار له ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکراتی، ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد ئه‌و که‌مپه ئه‌رکى زۆرى له‌سه‌ر شانى ئیداره‌که‌یان دروستکردووه و ئاماده نین چیتر نان و خۆراکیان بۆ دابین بکه‌ن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کى زۆرى هه‌یه، جگه له‌و کێشانه‌ى له که‌مپه‌که‌دا روو ده‌ده‌ن. که‌مپى هۆڵ ده‌که‌وێته دوورى 40 کیلۆمه‌تر له باشوورى رۆژهه‌ڵاتى حه‌سه‌که نزیکه‌ى 65 هه‌زار که‌سى تیادایه به‌پێى ئامارى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بریتین له خێزان و منداڵانى چه‌کدارانى داعش له سوریا و عیراق و ژماره‌یه‌ک وڵاتى دیکه.
هاوڵاتى که‌مێک به‌ر له‌ئێستا ڕۆژنامه‌نوس هێرش سه‌نگه‌رى پاش تووشبوونى به‌کۆرۆنا کۆچى دوایى کرد. هێرش سه‌نگه‌رى ناوى ته‌واوى (هێرش محه‌مه‌د)ه، له ساڵى 1984 له که‌لار له دایک بووه له ساڵى 1993 وه له بوارى ڕاگه‌یاندن و هونه‌رى کار ده‌کات. له بوارى ڕاگه‌یاندنى خوێنراو و بینراو و بیستراو کارى کردوه. ساڵى 2006 به‌شى ڕاگه‌یاندنى له‌په‌یمانگاى ته‌کنیکى سلێمانى ته‌واوکردووه، دواتر به‌شى یاساى خوێندووه. له‌ساڵى 2011 تا ساڵى 2014 په‌یامنێرى که‌ناڵى NRT بووه له سلێمانی، دواتر ئاماده‌کار و پێشکه‌شکار بووه له که‌ناڵى که‌ى ئێن ئێن کارى کردوه.
هاوڵاتى دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، ئه‌م ئێواره‌یه (به‌کاتى ئه‌مریکا) نه‌خۆشخانه جێده‌هێڵم. دۆناڵد تره‌مپ، له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى:"من هه‌ست به باشى ده‌که‌م، ئه‌مڕۆ کاتژمێر 6:30 ى ئێواره ناوه‌ندى پزیشکى واڵته‌ر ڕید به‌جێده‌هێلم" هه‌روه‌ها داواشى له هاوڵاتیان کرد که له کۆرۆنا نه‌ترسن و رایگه‌یاند،"له کۆڤید مه‌ترسه، مه‌هێڵه کۆنتڕۆڵى ژیانى تۆ بکات، ئێمه گه‌شه‌مان کردوه، له سایه‌ى ئیداره‌ى ترامپدا، هه‌ندێک ده‌رمان و زانیارى زۆر باشمان هه‌یه، له‌ئێستادا له 20 ساڵ پێش ئێستا باشترم".
هاوڵاتى خالد ڕه‌نجده‌ر براى نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج ناسراو به مه‌لا کرێکار رایگه‌یاند:" بڕیاره دادگاى ئیتاڵیا پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ى مه‌لا کرێکاردا بکاته‌وه". ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه 5ى تشرینى دووه‌مى 2020، خالد ڕه‌نجده‌ر له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی"ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له په‌یوه‌ندییه‌کدا به سکایپ قسه‌م له گه‌ڵ مامۆستا کرێکار له زیندانه‌که‌ى له ئیتالیاوه کرد". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:"سوپاس بۆ خوا ته‌ندروستى زۆر باشه، زۆر له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کان قسه‌مان نه‌کرد و زیاتر جه‌ختمان له باردۆخى خۆى له زیندانه‌که‌ى کرده‌وه". ناوبراو ده‌شڵێت:" له‌سه‌ر داواى پارێزه‌ره‌که‌ى بڕیاره دادگاى ئیتالیا سه‌یرى دۆسییه‌که‌ى مه‌لا کرێکار بکاته‌وه". براکه‌ى مه‌لا کرێکار باسى له‌وه‌شکردووه که دادگا ته‌نها سه‌یرى ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ئایا ئه‌و مادده یاسایى و بڕگانه‌ى به‌کارهاتوون له حوکمدانه‌که‌یدا به 12 ساڵ زیندانى ڕاست به‌کارهاتوون و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى که خراونه‌ته ئه‌ستۆى له‌و ماددانه‌دا جێگه‌یان ده‌بێته‌وه یان هه‌ڵه‌ى تێداکراوه. دادگاى بۆلزانۆ له ئیتالیا، ڕۆژى 11 ته‌موزى ئه‌مساڵ بڕیارى کۆتایى زیندانیکردنى 12 ساڵى به‌سه‌ر مه‌لار کرێکار سه‌پاند، به به‌هانه‌ى "ئه‌نجامدانى کار و پلاندانانى تیرۆریستى ".