هاوڵاتى وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئاسایى کردنه‌وه‌ى دۆخى قه‌زاى شه‌نگال سه‌ردانى به‌غداد ده‌کات ئه‌مڕۆ هه‌ینى 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئه‌مڕۆ شاندیکى باڵا له حکومه‌تى هه‌ریمى کوردستان به سه‌رپه‌رشتى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم به‌روه به‌غدا به‌ڕێده‌که‌ون. هاوکات له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ى بۆبه‌غدا روونکرده‌وه و رایگه‌یاندووه" به‌مه‌به‌ستى رێککه‌وتنه له‌گه‌ل حکومه‌تى فیدراڵ بۆ ئاسایى کردنه‌وه‌ى بارودۆخ و گه‌رانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى بۆ قه‌زاى شه‌نگال". هاوکات، نه‌جم جبوری، پارێزگارى نه‌ینه‌وا له لێدوانێکیدا ڕایگه‌یاند، له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا ڕه‌وشى شنگال ئاسایى ده‌کرێته‌وه و ئیداره‌ى ھاوبه‌ش پێکده‌هێنرێت. شه‌نگال ده‌که‌وێته خۆرئاواى کوردستانى باشور، 120 کیلۆمه‌تر له ناوه‌ندى شارى موسڵ دووره و هاوسنوره له‌گه‌ڵ وڵاتى سوریا ده‌که‌وێته نێوان قه‌زاکانى (ڕه‌بیعه، عیاز ته‌له‌عفه‌رو قیروان). له‌ئێستادا له‌ناو شه‌نگالدا، هێزى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌کانى په‌که‌که‌و به‌شێکى هێزى پارتى دیموکراتى کوردستانى تێدایه.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه‌و ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌ک به‌رمیل له جۆرى برێنت 43 دۆلارى تێپه‌راند. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2020 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 43 دۆلار‌و شه‌ش سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا (ته‌کساس) به 40 دۆلار‌و 98 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 42 دۆلار‌و 63 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى رایگه‌یاند، (د. زهیر کریم حوێز) پزیشکى پسپۆڕ و به‌ڕێوه‌به‌رى دڵنیایى جۆرى له دیوانى وه‌زاره‌ته‌که به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆنا کۆچى دوایى کرد. له راگه‌یه‌ندراوێکدا که ئه‌مڕۆ هه‌ینى 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2020 بڵاویکردووه‌ته‌وه، سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: " د. زهیر کریم حوێز پزیشکى پسپۆڕ و به‌ڕێوه‌به‌رى دڵنیایى جۆرى له دیوانى وه‌زاره‌تمان ده‌که‌ین، که به‌داخه‌وه به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVD19 کۆچى دوایى کرد". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ئه‌و پزیشکه خزمه‌تێکى زۆرى بوارى پسپۆڕى و پڕۆژه‌کانى دڵنیایى جۆرى و بوارى کارگێڕى کردووه و ده‌شڵێت:" له دیوانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕۆڵى زانستى به‌رچاوى هه‌بوو بۆ دڵنیایى جۆرى".
هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتیى یه‌کگرتوى له‌باره‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانى حزبه‌که‌ى له سنوورى پارێزگاى دهۆک په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" کشانه‌وه‌یان له ئیداره‌ى خۆجێیى دهۆک مه‌دالیاى فه‌خره". له په‌یامێکدا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌میندارى گشتیى یه‌کگرتووى ئیسلامیى کوردستان که ئاڕاسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانى حزبه‌که‌ى له دهۆک کردووه ده‌ڵێت: "فه‌رمانگه و شوێنى کار و کارمه‌نده‌کانى به‌رده‌ست و هاوکارانتان به سه‌ربڵندى و برایه‌تى و دۆستى و چاوى پێ حه‌سره‌ته‌وه به‌جێهێشت، هه‌موویان بۆتان به‌حه‌سره‌تن و دوعاى سه‌لامه‌تى و سه‌ربه‌رزیتان بۆ ده‌که‌ن، گله‌یى له خۆیان ده‌که‌ن نه‌ک له ئێوه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "شانازى و سه‌ربڵندییه‌کى گه‌وره‌یه بۆ بنه‌ماڵه و که‌سوکارتان و دڵخۆشى و مه‌دالیایه‌کى فه‌خره بۆ یه‌کگرتوو که به‌م شێوه‌یه له ئه‌زموونى (کارگێڕى و به‌رپرسیارێتی) له رۆژگارێکى وه‌کو ئه‌مڕۆدا بۆ خۆتان و بۆ کاروانى یه‌کگرتوو به‌ده‌ستانهێنا". رۆژى 21 ئه‌یلوولى ئه‌مساڵ، رێککه‌وتنى پارتى و یه‌کگرتوو له‌سه‌ر حکومه‌تى خۆجێیى دھۆک هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر قاچاخچێتى سنووره‌کان، نه شه‌ڕى ناوخۆ دروست ده‌بێته‌وه و نه دوو ئیداره‌یی و ده‌شڵێت:"خۆزگه ئاو بهاتایه و یه‌که‌مین ده‌به‌ش له من بگیرایه وه‌ک سه‌رۆکى په‌رله‌مان". رێواس فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى ئه‌نادۆڵى تورکی، سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵسه‌نگاندنى خۆى و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بۆ دانیشتنى رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو که سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان ئاماده‌بوون رایگه‌یاند:"به‌ده‌ر له‌وه‌ى باوه‌ڕى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان به روونکردنه‌وه‌کانى سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زیره‌کان چى بووه، ئه‌وان پێیانوایه هاتنى سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زیره‌کان له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران جگه له‌وه‌ى ئه‌رکێکى یاسایى و سیاسیى و ئه‌خلاقییه و ده‌بێت بێن بۆ په‌رله‌مانى کوردستان بۆئه‌وه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر پرسیارێکى خۆیان و خه‌ڵکیان هه‌یه لێیانى بکه‌ن". سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌شڵێت:" بۆ یه‌که‌مین جاره له مێژووى په‌رله‌مانى کوردستاندا گفتوگۆى 10 کاتژمێرى له‌نێوان په‌رله‌مانتار و سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و جێگره‌که‌ى و وه‌زیره‌کاندا هه‌بێت". پێشتر ژماره‌ى یاسایى په‌رله‌مانتاران که 23 ئه‌ندامى په‌رله‌مان بوون، داواى پرساندنى سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زیرى داراییان کرد، له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌ڵێت: "به‌ڵێ بێگومان ئێمه یاداشته‌که‌مان له رۆژى چوارشه‌ممه‌ى پێشووه‌وه واژووکردووه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، به‌گوێره‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌بێت له ماوه‌ى ١٤ رۆژدا ئه‌وان وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه که ئایا له‌سه‌ر ئه‌و یاداشته و ناوه‌ڕۆکى ئه‌و یاداشته رایان چییه، ئایا خۆیان دێن ئایا نایه‌ن؟ ئایا وه‌ڵامێکیان هه‌یه بۆ ئه‌و پرساندنه یان نا؟ ئێمه چاوه‌ڕێى ئه‌وان ده‌که‌ین، دواى ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌وانمان پێده‌گات په‌یڕه‌و چیمان له‌سه‌ر دابنێت ئه‌وه ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها رێواس فایه‌ق ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که دووجار راپۆرتیان بۆ هاتووه له‌سه‌ر خاڵه سنوورییه‌کان، جارێکیان عه‌لى حه‌مه‌ساڵح و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان یاداشتێکیان دابووه سه‌رۆکایه‌تی، "ئێمه ناردمان بۆ حکوومه‌ت و داواى هاتن و به‌شداربوونى وه‌زیره‌کانیان کرد له کۆبوونه‌وه‌یه‌کى په‌رله‌ماندا، جارى دووه‌م ده‌ستخۆشى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ده‌که‌م به مه‌یدانى هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌کان گه‌ڕان به‌دیاریکراوى ئه‌وانه‌ى که ره‌سمین، راپۆرتێکى دیکه‌یان ئاماده‌کردووه له راستیدا له راپۆرته‌که‌یاندا، ناوى شوێنه‌کانیان نه‌هێناوه که بڵێن له‌وێ قاچاخچێتى زۆره و له‌وێ که‌مه". رێواس فایه‌ق، جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که "دوو ئیداره‌یى و شه‌ڕى ناوخۆ له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه له قاچاغچێتى ده‌روازه سنوورییه‌کان دروست نابێت، چونکه قه‌واره‌ى سیاسیى هه‌رێمى کوردستان و سه‌قامگیریى و یه‌کگرتووى هه‌رێم له هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان باڵاتره". له‌نێو دانیشتنه‌که‌ى په‌رله‌مانى کوردستاندا له‌سه‌ر بابه‌تى ئاو و چا و قاوه گفتوگۆیه‌کى ته‌نزئامێز له‌نێوان رێواس فایه‌ق و قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت دروست بوو له‌سه‌ر ئاو و چا، که ئایا په‌رله‌مانتاران بۆیان نه‌بوو ئاو بهێننه ژووره‌وه؟، سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌ڵێت "ئاو نه‌هاتبووه ژووره‌وه، به‌نده دره‌نگ زانیم که ئاو نه‌هاتووه‌ته هۆڵه‌که‌وه، خۆزگه ئاو بهاتایه و یه‌که‌مین ده‌به‌ش له من بگیرایه وه‌ک سه‌رۆکى په‌رله‌مان".
ھاوڵاتی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند غازی ساڵح ئالیخان، بەرپرسی ئاسایشی گومرکی سەرزێری لە دەڤەری بەرواری باڵا، لە گوندی بیگداودا "بە دەستی رەشی تیرۆریستان شەهید کرا کە ماوەیەک بوو هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو ". لە راگەیەنراوێکدا ئەنجومەنەکە دەڵێت "ئێمە ئەم تاوانە ترسنۆکانەیە بە تووندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانە دەکەین". ھەروەھا دەڵێت "تاوانباران باجی ئەم تاوانەی خۆیان دەدەن". به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ی سنووریی سه‌رزێڕێ لە پاریزگای دھۆک کوژرا بە فیشەکی قەناس، ئەوەش لەکاتێدکا بووە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌ردانی گوندی "ئالیخان"ی له سنووری ناحیه‌ی كانی ماسیان كردبوو. دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای "زاخۆ" به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ھاوڵاتی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن، به مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال و رێككه‌وتن له باره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه. له تویتێكدا، كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئاشكرایكردووه، سبه‌ی ده‌چێته به‌غدا بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی له باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال.
ھاوڵاتی به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ی سنووریی سه‌رزێڕێ لە پاریزگای دھۆک کوژرا بە فیشەکی قەناس، ئەوەش لەکاتێدکا بووە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌ردانی گوندی "ئالیخان"ـی له سنووری ناحیه‌ی كانی ماسیان كردبوو. دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای "زاخۆ" به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. میدیای سەر بە سەرۆکی حکومەت بلاویکردەوە "تا ئێستا ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه نه‌ناسراوون و ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه كراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكه‌ره‌كان و ئاشكراكردنی ورده‌كاری رووداوه‌كه".
ھاوڵاتی کۆمیسیۆنی رێکخەری دیبەیتەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رایگەیاند، دووەم دیبەیتی نێوان پاڵیوراوانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بە ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت بەهۆی تووشبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام ترەمپ رەتیدەکاتەوە بە ئۆنلاین بەشداری بکات. کۆمیسۆنەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیارەکەی راگەیاند، چەند خولەکێک دواتر دۆناڵد ترەمپ لە هەڤپەیڤینی لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فۆکس نیوز و لە بەرنامەی فۆکس بزنس ئاماژەی بەوەدا، دیبەیتی ئۆنلاین لەلای قبووڵکراو نییە. ترەمپ ئەندامانی ئەو کۆمیسیۆنەی کە دیبەیتەکان رێکدەخات، بە لایەنگیری بۆ بایدن تۆمەتبارکرد، وتیشی، وابیردەکاتەوە کە نێوەندگیری دیبەیتەکە لە ئۆنلایندا لەوانەیە قسەکانی پێببڕێت. کۆمیسیۆنەکە دەڵێت، بۆیە ئەو بڕیارەی داوە تاوەکو "سەلامەتی و تەندروستیی هەموولایەکی بەشدار لە دیبەیتەکە بپارێزێت. ترەمپیش دەڵێت، ئەگەر هەست بکات هێشتا کاریگەریی ڤایرۆسەکەی لەسەر ماوە و نیشانەکانی هەیە، بەشداری دیبەتی راستەوخۆ ناکات. بەڵام ئێستا تەندروستیی باشە بۆ بەڕێوەبردنی کامپەینی هەڵبژاردن. کاتی دووەم دیبەیتی پاڵیوراوانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە رۆژی هەینی داھاتوو 16ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت. لە یەکەم دیبەیتی نێوانیان، ترەمپ و بایدن بە هێرشکردنە سەر یەکدی دەستیان پێ‌کرد. هاوکات کەیت بێدینگفیڵد، جێگری بەڕێوەبەری کامپەینی هەڵبژاردنەکانی جۆ بایدن، پاڵێوراوای دیموکراتەکان ئامادەیی بایدنی دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە دیبەیتی ئۆنلاین و وتی "بایدن بە پەرۆشە بۆئەوەی راستەوخۆ لەگەڵ خەڵکی ئەمریکا قسە بکات".
ھاوڵاتی لە سەرەتای ئەمساڵەوە چین بەباھی 40 ملیار دۆلار دەمامکی فرۆشتوەو کۆی گشتی فرۆشتنی دەمامکیش لە ئاستی جیھان 71 ملیاری تێپەڕاندوە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە. چین 57% کۆی فرۆشتنی دەمامکی بەردەکەوێت لە کۆی 71 ملیار دۆلار دۆلار لە ئاستی جیھان، بەپێی رێكخراوی بازرگانیی جیهانی. هه‌روه‌ھا داهاتی فرۆشتنی كه‌ره‌سته‌كانی دیكه‌ی خۆپارێزیی و جلوبه‌رگی تایبه‌ت به رێژه‌ی سه‌دا 49 زیادیكردووه و گه‌یشتوه‌ته 98 ملیار دۆلار. رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ئاماژه‌كانی بوژانه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی جیهانی ده‌ركه‌وتووه. رێكخراوی رێكخراوی بازرگانیی جیهانی راشیگه‌یاندووه كه گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری له‌سه‌رخۆ و قورس ده‌بێت و به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان كۆی به‌رهه‌می ناوخۆیی وڵاتانی جیهان له 2020دا به رێژه‌ی سه‌دا 4.8 كه‌میكردووه و له 2021دا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 4.9 به‌رزده‌بێته‌وه.
سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردەوە، هونەرمەندی بەناوبانگی ئێران محەمەد ڕەزا شەجەریان ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆچی دوایی کرد لە تەمەنی 80 ساڵیدا. بەگوێرەی سەدا و سیما، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2020، محەمەد ڕەزا شەجەریان، هونەرمەندی بەناوبانگی ئێران و جیهان، لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد. شەجەریان لەچەند مانگی ڕابردوودا، بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەوە، چەند جارێک باری تەندروستیی تێکچوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە، کۆتاجاریش سێ ڕۆژ لەمەوبەر بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانەی "جەم" و خرایەژێر چاودێری چڕەوە. شەجەریان لە 23ی ئەیلوولی 1940 لە مەشهەد لەدایکبووە، بە یەکێک لە گەورەترین هونەرمەندانی مێژووی ئێران دادەنرێت و بە مامۆستای گۆرانیی کلاسیکی ناسرابوو. گۆرانی مەریەم سابڵاغی بە دەنگی شەجەریان
محەمەد رەئوف تا ئەوپەڕی ئازار، ئازاری كۆرۆنام چەشت، ئازارێك كە هەموو سنورەكانی ئازاری تێپەڕاند، ئازاری هەموو تەمەنم كۆبكەیتەوە ناگانە ئازاری شەوێكی كۆرۆنا. من نازانم چۆن پێتان بڵێم خۆتان بپارێزن، چونكە من زۆر خۆم دەپاراست، بەڵام ئەگەر ئەو ئازارەی من چەشتم، ئێوە یەك كاتژمێری ببینن، نەك ماسكی دەم، بەڵكو ماسك بۆ دەست و قاچ و سەریشتان دادەنێن. شەوان تا سەعات دوو سێ لە تاو ئازار نەدەخەوتم، چاوم دەنوقاند و فێلم لەخۆم دەكرد كە خەوتووم، لە كاتژمیر پێنجی بەیانی جاوەڕوانی باوكی ئازارەكانم دەكرد، كە هیچ حەب و دەرمان و دەوایەك هەتوانی نەدەكرد. من نە كێشەی سیەكان و نە دابەزینی ئۆكسجینم هەبوو، بەڵام لەرزو تاو ئازاری بەردەوامی جەستەو ئازاری ٢٤ كاتژمێری سەرم وێرانی كردم، بەبەردەوامی لەناو ئازاردابووم ئازارێك كە هیچ دەوایەك نەیدەشكاند. هێرشی لەرزوتاو ئازار بەدوایدا جەستەی دادەهەزاندم، بەڵام دۆخی پڕ ئازارم تێپەڕاند، دۆخێك كە هەندێك جار تەمەنای مردنم دەكرد. من لەناوئازاردا شەڕی ئیرادەم دەكرد، ئیرادەیەك كە دەبێت سەركەوم، خاڵی بەهێز لەسەر كەوتن بەسەر كۆرۆنادا، نە ترسانە لە كۆرۆنا، ترس لە كۆرۆنا خاڵی بەهێزی سەركەوتنی كۆرۆنایە بەسەر مرۆڤدا. مامەڵەكردن لەگەڵ كۆرۆنا زۆر قورسە پشودرێژی و ئیرادەی دەوێت، بەڵام زۆر كەس بەهۆی بە هەڵە مامەڵەكردن یاخود كەمتەرخەمی لەگەڵ كۆرۆنا گیان لەدەستدەدات، كۆرۆنا دەرمانی چارەسەری نیە، بەڵام هەنگاوی چارەسەری هەیە، هونەری چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆرۆنا بەشێكە لە چاسەر، مامەڵەكردن لە هەموو قۆناغەكانی رۆژانەی كۆرۆنا، چۆن نان دەخۆیت و چی دەخۆیت؟ چۆن دەرمان دەخۆیت و چی دەخۆیت و لە چی كاتێكدا دەیخۆیت؟ چۆن وورەت بەرز دەكەیتەوەو بەسەریدا زاڵ دەبیت لەرووی دەروونیەوە؟ چۆن بەبەردەوامی رێنمایی وەردەگریت و چاودێری خۆت دەكەیت؟ چۆن بیر لەوسەری كۆرۆنا دەكەیتەوەو كە دەبێت پێی بگەیت..؟؟هەموو ئەوانە كاریگەری لەسەر سەركەوتن هەیە بەسەر كۆرۆنادا، كۆرۆناو نیشانەو ئازارەكانی لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر زۆر جیاوازە بەپێی تەمەن و رەگەزو نەخۆشی و لاوازی و قەڵەوی دەگۆڕێت،بۆیە هەندێك كەس بە سەختی دەیگرێت و هەندێك سوكتر، بەڵام زۆرینەی تایبەتمەندییەكانی نزیكن لەیەكەوە.. هەڵەكردن لە هەر قۆناغ و رۆژێكی كۆرۆنا كاریگەری راستەوخۆ لەسەر ژیانت درووست دەكات... ئەم نوسینە لە پێناو سەلامەتی هەموو لایەكە، نەك بۆ ترساندن و وورە بەردان... بەهیوام ئەو ئازارەی من چەشتم كەس نەیچێژێت...
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٢٣) ١. پشکنین: (٦٠١٧ پشکنینی نوێ) (٢١٥٢ هەولێر) (٩٢٦ سلێمانی، ١٧٢ گەرمیان، ٩٧ ڕاپەرین) (٢٦٣٦ دهۆك) (٣٤ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٧٩٣ تووشبووی نوێ) (٢٨١ هەولێر) (١٦٦ سلێمانی، ٢٦ گەرمیان، ٣١ ڕاپەرین) (٢٦٥ دهۆك) (٢٤ هەڵەبجە) ٣. چاکبوون: (٣٣٨ چاکبوون) (١٠٥ هەولێر) (١٦ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان) (١٦٢ دهۆك) (٢٨ هەڵەبجە) ٤. مردن: (٣١ مردن) (٤ هەولێر) (١٣ سلێمانی، ٦ ڕاپەڕین) (٤ دهۆك) (٤ هەڵەبجە) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٥٠٩٢٤٣ (١٨٤٩١٧ هەولێر، ١٢٣٦٦٧ سلێمانی، ١٩٦٠٣٦ دهۆك، ٤٦٢٥ هەڵەبجە) تووشبوون ٥٣٥٤٩ (١٩٧٤٩ هەولێر، ١٧٢٧٠ سلێمانی، ١٤٦٠٨ دهۆك، ١٩٢٢ هەڵەبجە) چاکبوون ٣٣٦٥٠ (١٥١١٣ هەولێر، ١٠٥٨٤ سلێمانی، ٦١٢٣ دهۆك، ١٨٣٠ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٧٩٦٢ (٤٠٤٣ هەولێر، ٥٦٩٥ سلێمانی، ٨١٨٠ دهۆك، ٤٤ هەڵەبجە) مردن ١٩٣٧ (٥٩٣ هەولێر، ٩٩١ سلێمانی، ٣٠٥ دهۆك ، ٤٨ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٨ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠
ھاوڵاتی عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان رایگدەگەیەنێت شەش ئۆتۆمبیل ڕۆشتونەتە سەرماڵی ڕۆژنامەنوووس شیروان شیروانی و دەستگیریان کردوە، بەبێ ھیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت. عەلی حەمە ساڵح وتی "بەپێی بەدواداچونەکان دۆسیەکە لە دھۆکەوە ھاتوە، شیروان لە ھەولێرەو بەنیازن ڕەوانەی دھۆکی بکەن". ھەروەھا وتی "ئەگەر لەسەر نوسین دەستگیردەکرێت! ئەوە یاسای ڕۆژنامەگەری ڕێگا بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوان نادات! چ جای ئەوەی کۆمپیوتەرو ئامێرە ئەلیکترۆنیاکان ببرێت و ماڵی بپشکنرێت". عەلی حەمە ساڵح لە نوسینێکدا کە لە پەیجی خۆی بڵاویکردۆتەوە دەڵێت "ئەگەر لەسەر دۆسیە کۆنەکەیە گوایە: ویستویەتی خۆپیشاندان بکات لە دھۆک، ماوەیەک زیندان بوو، دواتر ئازادکرا!! چ پێویستە بەشەش ئۆتۆمبیلەوە بچنە سەر ماڵەکەی". ھەروەھا وتی "ئەم ھەنگاوە دژی بنەماکانی ئازادی و مافی مرۆڤە، نەک بەرامبەر شیروان، بەرامبەر منداڵ و خانەوادەکەی... وەک ئەرکی پەرلەمانی بەدواداچون دەکەین بۆ ئازادبوون و پاراستنی مافەکانی".
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" هه‌فته‌ى داهاتوو به‌غدا 320 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت"، جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه که به‌غدا ته‌نها دوو مانگى دیکه ئه‌و پاره‌یه ده‌نێرێت و ده‌بێت عێراق و هه‌رێم رێککه‌وتنى دیکه بکه‌ن. شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" حکومه‌تى عێراق ده‌ستى کردووه به دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، 320 ملیار دینارى حکومه‌تى هه‌رێمیش به‌پێى رێککه‌وتنه‌که هه‌فته‌ى داهاتوو ره‌وانه ده‌کات". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ناردنى 320 ملیار دینار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم به‌پێى رێککه‌وتنێکى سێ مانگییه، تا ئێستا یه‌ک جار ره‌وانه‌ى کردووه‌و ته‌نها دوو مانگى دیکه ده‌ینێرێت، وتیشى:" پێویسته رێککه‌وتنى دیکه له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق ئه‌نجام بدرێت". هه‌رچه‌نده پڕۆژه بودجه‌ى 2020 ى عێراق ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان کرا که ته‌نها بۆ دوو مانگ بووه، به‌ڵام دواى ته‌نها چوار رۆژ حکومه‌تى عێراق پڕۆژه‌که‌ى گه‌راندووه‌ته‌وه‌و په‌رله‌مانى عێراق چاوه‌ڕێى ده‌کات بۆ ناردنه‌وه‌ى. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى باسى له‌وه‌کرد که نازانن حکومه‌تى عێراق بۆچى پڕۆژه‌که‌ى گه‌راندووه‌ته‌وه ئایا ده‌ستکارى و گۆڕانکارى تێدا ده‌کات یان نا، به‌ڵام"په‌رله‌مان چاوه‌رێى ناردنه‌وه‌ى ده‌کات". به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت و ڤایرۆسى کۆرۆنا عێراق و هه‌رێمى کوردستان تووشى قه‌یرانى دارایى بوون و له‌کاتى خۆیدا نه‌یانتوانیوه موچه‌و شایسته‌ى دارایى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان دابه‌ش بکه‌ن. وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم له نوێترین راگه‌یاندراویدا ده‌ڵێت، حکومه‌تى هه‌رێم توانیویه‌تى له‌سه‌دا 60% موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین بکات و چاوه‌رێى ناردنى 320 ملیار دیناره‌که‌ن بۆ دابه‌شکردنى موچه.
