هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داوا له حکومه‌تى فیدراڵى عیراق ده‌کات به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان خه‌رج بکات که 320 ملیار دینارى مانگانه‌یه. هه‌روه‌ها به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر پێشنیارى وه‌زاره‌تى دارایى لێبرینى موچه له له‌سه‌دا 21% که‌مکردووه‌ته‌وه بۆ له‌سه‌دا 18%. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ى ئه‌یلولى 2020، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ن کۆبووه‌وه‌وه . له سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که‌دا ، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که به‌داخه‌وه تا ئێستاش ژماره‌ى تووشبووان و گیان له ده‌ستدان به هۆى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان له زیادبوونه ، بۆیه داوا له هه‌موو داموده‌زگا و فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌م که پابه‌ند بن به گشت ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان. له هه‌مانکاتدا داوا له هاووڵاتییانیش ده‌که‌م خۆیان بپارێزن. پاشان جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ن، به ناوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه وته‌یه‌کى ده‌رباره‌ى کۆچى دوایى خوالێخۆشبوو سه‌لاح کوێخا سه‌رپه‌رشتیاریى پێشووى ئیداره‌ى گه‌رمیان پێشکه‌ش کرد و باسى له جوامێرى و دڵسۆزى سه‌ڵاح کوێخا کرد و گوتى کاک سه‌ڵاح وه‌ک چۆن له‌شاخ پێشمه‌رگه‌یه‌کى ئازا و خه‌باتگێڕێکى دڵسۆز بووه، ئاوھاش له سه‌رده‌مى سه‌رپه‌رشتى کردنى ئیداره‌ى گه‌رمیان، دڵسۆز و له‌خه‌مى خزمه‌تکردنى گه‌رمیانى پایته‌ختى ئه‌نفال و گه‌رمیانییه‌کان بووه، جومێرانه و مه‌ردانه کارى کردووه و ھاوسه‌نگى حوکمڕانى پاراستبوو، به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه پرسه وسه‌رخۆشى ئاراسته‌ى که‌سوکار و گه‌رمیانییه‌کان ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان سه‌ره‌خۆشى له خه‌ڵک و بنه‌ماڵه‌ى میریى کوێت ده‌کات بۆ کۆچى دوایى میرى کوێت شێخ ( صباح الاحمد الجابر الصباح)، که په‌یوه‌ندییه‌کى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان هه‌بوو. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له پاراستنى سه‌قامگیریى دۆخى عێراق و هه‌روه‌ها گرنگیى پاراستنى ئاسایشى باڵیۆزخانه و نووسینگه و نێرده دیپلۆماسییه‌کان له به‌غدا کرده‌وه ، چونکه تێکچوونى دۆخى عێراق له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى کوردستان و هاووڵاتییانى عێراق به گشتى نییه. پاشان هه‌ر یه‌ک له ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ و خالید شوانى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى دانوستان ، ڕاپۆرتێکیان ده‌رباره‌ى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى دانوستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدرالى سه‌باره‌ت به ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان پێشکه‌ش کرد، که له لایه‌ن لیژنه‌ى دانوستانه‌وه ئاماده‌کرابوو، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نه‌خشه‌ڕێگا و پلان و ڕاسپارده پێشنیارکراوه‌کانى په‌سه‌ندکرد و لیژنه‌که‌شى ڕاسپارد بۆ ده‌ستپێکردنى جێبه‌جێکردنى و به‌رده‌وامیدان به ھه‌وڵه‌کانى پێشوو له‌م دۆسیه‌دا و سه‌ردانکردنى ده‌سه‌ڵاته فیدڕاڵییه‌کان له به‌غدا له نزیکترین ده‌رفه‌تدا و کارکردنى جدى بۆ جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 ى ده‌ستوور، به‌و پێیه‌ى بابه‌تى خاک وئه‌و ناوچه ناکۆکى له‌سه‌رانه کارى له پێشینه‌ى ئه‌م کابینه‌یه و جێى بایه‌خ و گرنگیى ھه‌رێمى کوردستانه و بابه‌ته ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان ھه‌رێم وبه‌غدا، ته‌نیا بریتى نین له بوارى بوودجه و وزه. له کۆتاییدا د.ئامانج ڕه‌حیم سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، له چوارچێوه‌ى ڕاپۆرتێکدا به ژماره و داتاى پێویست، ڕوونکردنه‌وه‌ى یاسایى و دارایى ده‌رباره‌ى مووچه له کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان خسته‌ڕوو. تیایدا جه‌ختکرایه‌وه له‌وه‌ى مووچه و شایسته‌ى دارایی، به یاسا چه‌سپێندراوى مووچه‌خۆرانه و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بابه‌تى دابینکردنى شایسته‌ى دارایى مووچه‌خۆران له ئه‌وله‌ویه‌تى کارى ئه‌م کابینه‌یه داناوه، ئه‌نجومه‌ن داوا له حکومه‌تى فیدڕاڵى ده‌کات ھه‌رچى زووه به‌شه بودجه‌ى ھه‌رێم خه‌رج بکات تا له نزیکترین ده‌رفه‌تدا، له‌گه‌ڵ داھاتى ناوخۆى ھه‌رێم، مووچه دابه‌ش بکرێت. له ھه‌مانکاتدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشنیارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریشى په‌سه‌ندکرد بۆ زیادکردنى ته‌مویلى مووچه‌ى داھاتوو بۆ 82٪ له برى 79٪ و که‌مکردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ڕاگرتنى ته‌مویل له 21٪ بۆ 18٪.
کاوه ڕه‌ش/ به‌ریتانیا هاوشێوه‌ى وو‌ڵاتى ئۆسترالیا، به‌ریتانیاش بیرۆکه‌ى دروستکردنى سه‌نته‌رى داڵده‌دانى په‌ناخوازان، له‌دوورگه‌کانى سه‌ر به‌ووڵاته‌که‌ی، تاوتوێ ده‌کات. خانمه پرێتى پاتێڵ، وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیا، داواى له‌به‌رپرسانى وه‌زاره‌ته‌که‌ى کردوه، که‌تاوتوێى بنیادنانى سه‌نته‌رێکى په‌ناخوازان بکه‌ن، له‌یه‌کێک له‌دورگه‌کانى ووڵاته‌که‌ی، به‌ناوى (ئه‌سینشن) که‌٤هه‌زار میل، له‌به‌ریتانیاوه دووره. ئه‌و دوورگه‌یه‌ى سه‌ر به‌به‌ریتانیا، ده‌که‌وێته باشورى ده‌ریاى ئه‌تڵه‌سیه‌وه، بنکه‌یه‌کى هێزى ئاسمانى ئه‌و ووڵاته‌و نزیکه‌ى که‌متر له‌هه‌زار که‌سى لێ نیشته‌جێیه. به‌پێى ڕاپۆرته هه‌واڵه‌کان و ڕۆژنامه‌ى فه‌ینه‌نیشاڵ تایمز، وه‌زیرى ناوخۆ، به‌فه‌رمى داوه‌ى کردوه، که‌هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ تواناى گواستنه‌وه‌ى ، ئه‌و په‌نابه‌رانه بکه‌ن ده‌گه‌نه به‌ریتانیا، تابگواسترێنه‌وه بۆ دوورگه‌ى (ئه‌سینشن)، تاله‌وێ پرۆسه‌ى یه‌کلایکردنه‌وه‌ى که‌یس و داخوازى په‌نابه‌رییان، ڕاى بکرێت. هه‌ڵبژارده‌یه‌کى دیکه‌ى به‌ریتانیا، بنیادنانى کامپێکى په‌نابه‌رانه له‌دوورگه‌ى (هێلینا) که‌ئه‌ویش سه‌ربه‌خاکى به‌ریتانیایه، ئه‌و شوێنه‌ى (ناپلیۆن)ى بۆ دوور خرایه‌وه، له‌کاتى شکستی، له‌جه‌نگى وه‌ترلو. به‌پێى نوسراوى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ڕاوێژ‌و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێشنیاره‌کان ده‌کرێت، ده‌رباره‌ى گواستنه‌وه‌ى په‌ناخوازان به‌شێوه‌یه‌کى پڕاکتیکی، بۆ ئه‌و شوێنه دووره ده‌ستانه. هه‌رچه‌نده وه‌زیرى ناوخۆ، هێشتا پلانه‌که‌ى به‌ته‌واوى ئاشکرا نه‌کردوه، به‌ڵام پێ ده‌چێ پلانه‌که‌ی، زیاتر ڕه‌نگدانه‌وه‌ى سیسته‌مى کۆچبه‌رانى وو‌ڵاتى ئۆسترالیا بێت. که‌ئه‌و ووڵاته له‌ساڵى ١٩٨٠کانه‌وه په‌یڕه‌وى ده‌کات، له‌جێگیرکردنى داواکارانى په‌ناخوازی، له‌دوورگه‌و که‌ناره‌کانى دوور له‌ووڵاته‌که‌ی، تاکاتى یه‌کلاى کردنه‌وه‌ى که‌ییسه‌کان. له‌م دوایانه‌شدا، خانمه پرێتى پاتێڵ، دیدارێکى له‌گه‌ڵ تۆنى ئابۆی، سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشوى ئۆسترالیا هه‌بووه، که به‌هه‌ڵوێسته تونده‌کانى ناسراوه، ده‌رباره‌ى په‌ناخوازان. وه‌هه‌ره‌ها ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش، بۆریس جۆنس، وه‌ک ڕاوێژکارى بازرگانى سه‌رۆک وه‌زیران، ده‌ست نیشانى کردوه. کاربه‌ده‌ستێکى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ڵێ: به‌ریتانیا مێژوویه‌کى دوور‌و درێژی، شانازیکردنى هه‌یه، له‌پاراراستن و پیشکه‌ش کردنى مافى مانه‌وه، به‌ده‌یان هه‌زار که‌س له‌و ووڵاته، که‌ئێستا خۆیان بنیادناوه. وه له‌داهاتوش به‌رده‌وام ده‌بین، له‌دابین کردنى ڕێگاى سه‌لامه‌تى و یاسایی، بۆ ئه‌وانه‌ى په‌نابه‌رى لێ وه‌شاوه‌و، شیاوى پاراستنن. ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌شڵێ، وه‌ک وه‌زیر ڕایگه‌یاندوه، ئێمه چاکسازى له‌یاساو ڕێساکانی، کۆچ و کۆچبه‌رى نایاساى ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیابین، له‌پارێزگاریکردن له‌وکه‌سانه‌ى که‌پێویستان به‌هاوکاریى و پاراستن هه‌یه. هاوکات ڕێگرى له‌خراپ به‌کارهێنانى سیسته‌م و ئه‌و تاوانکاریانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌کۆچبه‌ریه‌وه. له‌سه‌رتاى ئه‌م ساڵه‌وه، ژماره‌ى هاتنى کۆچبه‌ران ئێجگار زیادى کردوه، له‌ڕێگاى به‌کارهێنانى به‌له‌مى بچوکى چوپه‌وه، به‌ڕێگاى که‌ناڵه ئاوییه‌کانى ئینگلیزی‌دا. ئه‌مه‌ش واى له‌و ووڵاته کردوه، دواى ده‌رچونى له‌یه‌کییه‌تى ئه‌وروپا، گۆڕانکاریى و چاکسازى له‌یاساو ڕێساکانى کۆچبه‌رى نایاسایى بکات. وه‌هه‌ر له‌ئێستاوه، ژماره‌یه‌ک کۆچبه‌ر، له‌کامپه سه‌ربازییه‌کان جێگرکراون، به‌هۆى نه‌بونى شوێنى به‌رده‌ست بۆیان. له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه، ووڵاتانى یه‌کییه‌تى ئه‌وروپا، به‌نیازن پیداچونه‌وه به‌سیسته‌مى داواکارى کۆچبه‌ریدا بکه‌نه‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن، چیدیکه ئه‌و سیسته‌مه کۆنه کاریگه‌رى نابێت و بۆته هۆى پاڵه‌په‌ستۆى زۆر بۆسه‌ر ووڵاتانى یه‌کییه‌تى ئه‌وروپا. پێشنیازکراوه که‌په‌نابه‌ران، به‌سه‌ر ووڵاته‌کانیاندا دابه‌ش بکه‌ن و، له‌ماوه‌ى ساڵێکدا، که‌یسى په‌نابه‌ر یه‌کلاى بکرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا، ڕاسته‌وخۆ په‌نابه‌ر دیپۆرتى ئه‌و ووڵاته ده‌کرێته‌وه که‌لێیه‌وه هاتووه.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات، تا ئێستا حکومه‌تى هه‌رێم داتاى گومرگ و نه‌وت و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى نه‌داوه‌ته حکومه‌تى عێراق و ده‌شڵێت:" له‌بنه‌مادا حکومه‌تى هه‌رێم نایه‌وێت رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق بکات". ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى وتى:" حکومه‌تى عێراق له دۆخێکى خراپى دارایدایه‌و مانگانه پێویستى به شه‌ش ملیار دۆلار هه‌یه بۆ خه‌رجییه جێگیره‌کانى، به‌ڵام له‌داهاتى نه‌وت و ناوخۆ ته‌نها سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلارى پێ کۆده‌بێته‌وه‌و مانگانه دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار کورتهێنانى هه‌یه". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد حکومه‌تى عێراق تا ئێستا 125 ملیار دۆلار قه‌رزى له‌سه‌ره‌و له‌و بڕه نزیکه‌ى 25 ملیار دۆلارى قه‌رزى ده‌ره‌کییه، وتیشى:" حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌کاتى خۆپیشاندانه‌کاندا نزیکه‌ى 419 هه‌زار که‌سى دامه‌زراندووه، به‌شێوه‌یه‌ک که 216 هه‌زار که‌س خانه‌نشین بوون که‌سانى دیکه چونه‌ته شوێنیان 203 هه‌زار که‌سى دیکه‌شى دامه‌زراندووه که ئه‌مه له هیچ وڵاتێکى دنیا شتى وا ناکرێت". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد له‌سه‌رده‌مى حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى، 31 هه‌زار کارمه‌ند و پزیشک دامه‌زرێندراون به‌پێى یاسا" واتا به کۆى گشتى 450 هه‌زار که‌س دامه‌زرێندراون". هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که هه‌موو ئه‌و سه‌رۆک حکومه‌تانه‌ى که هاتونه‌ته سه‌ر حکوم که‌سیان نه‌هاتوون بارگرانى دارایى که‌مبکه‌نه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وه‌نده‌ى دیکه بارگرانى داراییان دروست کردووه و تا ئێستاش" هیچ که‌س و لایه‌نێک به‌دیلێکى ئابووریانه‌ى پێ نییه بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌م دۆخه". له‌باره‌ى رێککه‌وتنى سه‌ره‌تایى حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق که مانگانه 320 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌ولێر ده‌کرێت، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید وتى:" گفتوگۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنانه‌ى دارایى کردووه که له‌گه‌ڵ وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم داتاى گومرگ و نه‌وت و ژماره‌ى حه‌قیقى فه‌رمانبه‌رانیان راده‌ستى به‌غدا نه‌کردووه و له بنه‌مادا نایانه‌وێت رێککه‌وتن بکرێت". هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم نایه‌وێت رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراقدا بکات و ته‌نها کات به‌فیڕۆ ده‌دات. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى پێشیوابوو هه‌تا ئه‌و کاته‌ى حکومه‌تى هه‌رێم داتا‌و زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر دۆسیه‌ى گومرگ و نه‌وت و ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى فه‌رمانبه‌ران راده‌ستى به‌غدا نه‌کات رێککه‌وتن ناکرێت، وتیشى:" حکومه‌تى عێراق له ئێستادا له گه‌وره‌ترین کێشه‌ى دۆخى دارایدایه و کورتهێنانى گه‌وره‌ى له خه‌رجییه جێگیره‌کانیدا هه‌یه، حکومه‌تى هه‌رێمیش داتاى ته‌سلیم نه‌کات رێککه‌وتن ناکرێت و به ئه‌سته‌مى ده‌بینم". حکومه‌تى عێراق 15 رۆژه له پێدانى موچه‌ى مانگى نۆى ئه‌مساڵ دواکه‌وتووه‌و هێشتا داهاته کۆکراوه‌کانى نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه بکات. سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ده‌ستى پێکردووه، به‌ڵام بۆ دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى نیسانى ئه‌مساڵ 413 ملیار دینارى ئاماده کردووه و له چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى 320 ملیار دیناردایه به‌ڵام کات دیارى نه‌کراوه بۆ دابه‌شکردنى و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانیش له چاوه‌ڕوانى وه‌رگرتنى موچه‌که‌یاندان به‌رانبه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ى که ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
هاوڵاتى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕگه‌ى یه‌که‌مى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان تایبه‌ته به که‌رکوک وناوچه جێناکۆکه‌کان. ئه‌مڕۆ 30ی ئه‌یلولی 2020، کۆبوونه‌وه‌ی حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستیپێکرد و پێشتریش، خالید شوانى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک رایگه‌یاند: بڕگه‌ى یه‌که‌مى کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان تایبه‌ته به که‌رکوک وناوچه جێناکۆکه‌کان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى بڕیارێکى پێشووترى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لیژنه‌یه‌کى تایبه‌ت پڕۆژه‌یه‌کیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده کردووه". خالید شوانى راشیگه‌یاند: " که‌رکوک و ناوچه جێناکۆکه‌کانى تر و دانیشتووانه‌که‌ى ڕووبه‌ڕووى قۆناغێکى دژوار بوونه‌ته‌وه و سیاسه‌تى ته‌عریب له ناوچانه جێبه‌جێ ده‌کرێت، ڕێگریگرتن له ته‌عریب و پاراستنى مافى کوردستانیانى ئه‌م ناوچانه ئه‌رکێکى نه‌ته‌وه‌ى و نیشتمانییه".
هاوڵاتى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به کاتى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست روبه‌ڕوبونه‌وه ته‌له‌فزیۆنییه‌که‌ى نێوان دۆناڵد تره‌مپ، کاندیدى کۆمارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى و جۆ بایدن، کاندیدى دیموکراته‌کان و جێگرى پێشوى باراک ئۆباما کۆتایى هات. رووبه‌رووبونه‌وه‌که، له شارى کلیفلاند له ولایه‌تى ئۆهایۆ سازکرا و هه‌ردوولا هێرشى توندیان کرده‌سه‌ر یه‌کتر. تره‌مپ و بایدن له‌سه‌ر چه‌ندین پرسى وه‌ک کۆرۆنا و ئابورى و پرسى دادگا و گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا و توندوتیژییه ره‌گه‌زپه‌رستییه‌کانى ئه‌مدواییه‌ى وڵاته‌که‌یان، قسه‌یان کرد و له هه‌ر پرسێکدا ئه‌میان هێرشى ده‌کرده سه‌ر ئه‌وى دیکه. چه‌ندجارێک تره‌مپ و بایدن قسه‌کانیان به یه‌کتر بڕى و بایدن چه‌ند جارێک به تره‌مپى وت "بێده‌نگ به"، بایدن وتى "تره‌مپ که‌سێکى درۆزن و ساخته‌چییه خراپترین سه‌رۆکه له مێژووى ئه‌مریکادا". تره‌مپ وه‌ڵامى هێرشه‌کانى بایدنى دایه‌وه و به پێى وت "جۆ بایدن هیچ زیره‌کییه‌کى نییه و 47 ساڵه هیچى نه‌کردوه و ئێستاش بووه‌ته بوکه‌ڵه‌یه‌ک به‌ده‌ست چه‌پڕه‌وه توندڕه‌وه‌کانى ئه‌مریکاوه". تره‌مپ له‌گه‌ڵ توندکردنه‌وه‌ى بۆینباخه‌که‌ى و شانازى کردن به‌خۆیه‌وه وتى "به‌ڵێ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ساڵى 2016مان برده‌وه و مافى خۆشمان بوو سه‌ربکه‌وین"، به‌هه‌مانشێوه‌ش بایدن بۆینباخه‌که‌ى چاک کرد و وتى "با چاوه‌ڕوان بکه‌ین و ئه‌نجامه‌که‌ى ئه‌مجاره ببینین".
هاوڵاتى به‌هۆى کۆچى دوایى شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح، میرى کۆچکردوى ده‌وڵه‌تى کوه‌یته‌وه، حکومه‌تى عیراق ماته‌مینى سه‌رتاسه‌ریى بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ى ئه‌یلولى 2020 راگه‌یاند. حکومه‌تى عیراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت: "عیراق له‌رێگه‌ى حکومه‌ت و گه‌له‌که‌یه‌وه به‌هه‌مانشێوه‌ى گه‌لى کوه‌یت خه‌مبارن به‌رۆیشتنى شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح"، راشیگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ماته‌مینى فه‌رمى گشتى له کۆمارى عیراق بۆ ماوه‌ى یه‌ک رۆژ راده‌گه‌یه‌ندرێت". دوێنێ سێشه‌ممه 29ى ئه‌یلولى 2020، شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح، میرى ده‌وڵه‌تى کوه‌یت له ته‌مه‌نى 91 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد و 40 رۆژ ماته‌مینى راگه‌یه‌ندرا. ئێواره‌ى هه‌مان رۆژ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى کوه‌یت کۆبووه و به زۆرینه‌ى ده‌نگ شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح-ى وه‌ک میرى نوێى کوه‌یت هه‌ڵبژارد، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌سه‌ر میرى نوێ بڵاوکراوه‌ته‌وه، شێخ نه‌واف له 25ى حوزه‌یرانى ساڵى 1937 له‌دایکبووه. شێخ نه‌واف کوڕى شه‌شه‌مى شێح ئه‌حمه‌د جابر موباره‌ک ئه‌لسه‌باح، میرى ده‌یه‌مى کوه‌یته که له ماوه‌ى نێوان 1921 بۆ 1950 فه‌رمانڕ‌وایى ئه‌و وڵاته‌ى کردوه.
هاوڵاتى عه‌بادى هۆشدارى ده‌دات له ئه‌گه‌رى به‌رده‌وامبوونى هێرشه‌کانى سه‌ر نێرده دیپلۆماتییه‌کان و ئه‌و زیانانه‌ى که به هۆیه‌وه له عێراق ده‌درێن. حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى نه‌سر له چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ که‌ناڵى (عه‌ره‌بییه حه‌ده‌س)، رایگه‌یاند:" سه‌روه‌رى عێراق به رێزگرتن له هاووڵاتییان دێته دى و دروستکردنى هه‌ر پشێوییه‌کیش بۆ ئاسایشى هاووڵاتییان ده‌بێته وه‌شاندنى گورز له سه‌روه‌رى وڵات". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به ئامانجگرتنى نێرده‌کان زیان به عێراقییه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆى لێدان له ئاسایش و هه‌ڵاتنى کۆمپانیاکان و سه‌رمایه‌ى دارایى و هه‌ندێکیش هه‌ن موزایه‌ده ده‌که‌ن و ده‌ڵێت به ئامانجگرتنى نێرده بیانییه‌کان به‌ره‌نگارییه". هاوکات، حه‌یده‌ر عه‌بادى هۆشداریدا له‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا به یه‌کجارى له عێراق بکشێته‌وه ئه‌گه‌ر هێرشه‌کان به‌رده‌وام بن، به‌ڵام به‌دووریشیزانى بگوازرێته‌وه بۆ هه‌ولێر. ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که پێده‌چێت لایه‌نى ئه‌مریکى پێشبینى روودانى هه‌ڵمه‌تێکى گه‌وره بکات له دژى باڵیۆزخانه‌که‌یان له به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ پێش هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تییه‌که رووبه‌ڕووى دۆخێکى نه‌خوازراو بکه‌نه‌وه. عه‌بادى، جه‌ختیله‌وه‌شکرده‌وه که دواى ئه‌مریکا، ژماره‌یه‌ک وڵاتى دیکه‌ى رۆژئاوا باڵیۆزخانه‌کانیان له به‌غدا داده‌خه‌ن ئه‌وه‌ش زیانێکى گه‌وره له عێراق ده‌دات.
بەناوی بنەماڵەی شێخ طیب قەیوانی، لەدڵەوە سوپاسگوزاری ھەموو ئەو بەڕێزانەین، کە بەشێوازی جۆراوجۆر بەشداربوون لەدەربڕینی ھاوخەمی خۆیان بۆ ئێمە و بنەماڵەکەمان، بەبۆنەی ژیانئاوایی جەنابی شێخ حەسەن قەیوانی، باوکی بەڕێز شێخ طیب قەیوانی و باپیری ھەریەک لە بەڕێزان: شێخ تۆفیق و شێخ سەعد و شێخ فاخر. لەم کۆستەماندا، بەشداری ھەریەک لە ھێژایان: دکتۆر بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، وەزیر و کاربەدەستە باڵاکانی ھەریەکە لە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی ئیتیحادی عێراق، پەرلەمانتارانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر و بەغدا، بەڕێز کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی و سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزب و پارتە سیاسیەکانی کوردستان، سەرۆکایەتی ڕەوتی حیکمە و ژمارەیەکی یەکجار زۆر لەکەسایەتی و خەڵکی دڵسۆز و وەفاداری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و خزمان و دۆستان. مایەی ئەوپەڕی پێ‌زانین و ئارامی دڵنەوایمانە و قەرزاری لوتف و جوامێری یەک بەیەکیانین. خوای مەزن ھەمووان پارێزراو بکات دووبارە سوپاس پێزانینی زۆر بۆ ھەموو لایەک بنەماڵەی شێخ طیب قەیوانی ٢٩ / ٩ / ٢٠٢٠
هاوڵاتى رێبوار که‌ریم مه‌حمود په‌رله‌مانتاریى کورد له به‌غدا ئاشکرایده‌کات، هه‌رێمى کوردستان به"دزییه‌وه" ۲۱ هه‌زار که‌سى دامه‌زراندوه، " له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ کاربه‌ده‌ستى حکومه‌تى عیراق کۆبومه‌وه، سه‌رجه‌میان وتیان ژماره‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم به‌رده‌وام زیاد ده‌کات". ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، رێبوار که‌ریم مه‌حمود له‌نوسینێکدا به‌ناونیشانی" هه‌رێمى کوردستان به‌دزییه‌وه ۲۱ هه‌زار که‌سى دامه‌زراندووه" ده‌ڵێت:" به‌پێى ئه‌م ئامارانه‌ى حکومه‌ت بێ، به به‌رده‌وامى ژماره‌ى موچه‌خۆر زیادى کردوه له کۆتایى (۲٠۱۷)وه تا کۆتایى مانگى (۷_۲٠۲٠) حکومه‌تى هه‌رێم نزیکه‌ى (۲۱٠٠٠) بیست‌و یه‌ک هه‌زار که‌سى دامه‌زراندوه". ده‌قى نوسینه‌که::- هه‌رێم به‌دزییه‌وه (۲۱) هه‌زار که‌سى دامه‌زراندوه! _ پێش بایۆمه‌تری، حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: "ژماره‌ى موچه‌خۆران به نزیکى (۱٤٠٠٠٠٠) ملیۆنێک و چوارسه‌د هه‌زار موچه‌خۆره". _ که قۆناغى یه‌که‌مى بایۆمه‌ترى ته‌واو بو له‌ساڵى ۲٠۱۷ حکومه‌ت رایگه‌یاند: "ژماره‌ى موچه‌خۆران به نزیکى (۱۲٤۹٠٠٠) ملیۆنێک و دوسه‌دو چل و نۆ هه‌زار موچه‌خۆره". واته به‌هۆى بایۆمه‌ترییه‌وه (۱٥۱٠٠٠) سه‌دو په‌نجاویه‌ک هه‌زار موچه‌خۆر که‌میکردوه. _ رۆژى (۲٠_۱_۲٠۲٠) لیژنه‌ى باڵاى تۆمارى بایۆمه‌ترى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: "ژماره‌ى موچه‌خۆران (۱۲٥٥٠٠٠) ملیۆنێک و دوسه‌دو په‌نجاوپێنج هه‌زار موچه‌خۆره". واته له‌ماوه‌ى نزیکه‌ى دوساڵدا (٦٥٠٠) شه‌ش هه‌زارو پێنج سه‌د موچه‌خۆر زیادیکردوه. _ رۆژى (٦_٥_۲٠۲٠) وه‌فدى هه‌رێم له‌به‌غدا بو، له‌گه‌ڵیان کۆبوینه‌وه، له‌وێ ئامارێکیان دا به ئێمه‌و وتیان: "ژماره‌ى موچه‌خۆران (۱۲٥٦۸٥٠) ملیۆنێک و دوسه‌دو په‌نجاو شه‌ش هه‌زارو هه‌شت سه‌دو په‌نجا موچه‌خۆره". واته له چوار مانگى یه‌که‌مى (۲٠۲٠) (۱۳٥٠) هه‌زارو سێسه‌دو په‌نجا موچه‌خۆریتر زیادى کردوه. _ رۆژى (۲۸_۷_۲٠۲٠) له کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستاندا وه‌زیرى دارایى هه‌رێم وتی: "ژماره‌ى موچه‌خۆران (۱۲۷٠٠٠٠) ملیۆنێک و دوسه‌دو حه‌فتا هه‌زار موچه‌خۆره". _ هه‌فته‌ى پێش‌و له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ کاربه‌ده‌ستى حکومه‌تى عیراق کۆبومه‌وه، سه‌رجه‌میان وتیان ژماره‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم به‌رده‌وام زیاد ده‌کات. ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ن به‌پێى ئه‌م ئامارانه‌ى حکومه‌ت بێ، به به‌رده‌وامى ژماره‌ى موچه‌خۆر زیادى کردوه. له کۆتایى (۲٠۱۷)وه تا کۆتایى مانگى (۷_۲٠۲٠) حکومه‌تى هه‌رێم نزیکه‌ى (۲۱٠٠٠) بیست‌و یه‌ک هه‌زار که‌سى دامه‌زراندوه، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌م سێ ئه‌گه‌ره: _ یان حکومه‌ت به به‌رده‌وامى و به‌ده‌ر له رێنمایى و به واسته خه‌ریکى دامه‌زراندنى خه‌ڵکه. ئه‌و گه‌نجانه‌شى که چه‌ندین ساڵه چاوه‌رێى هه‌لى کارن ده‌بێ زه‌قه‌ى چاویان بێت. _ یان ئه‌م فه‌وزایه ئه‌و قسه‌یه‌مان پشت‌راست ده‌کاته‌وه که به‌رده‌وام وتومانه حکومه‌ت لیستى بایۆمه‌ترى نیه‌و فه‌وزایه‌و هیچ که‌س به وه‌زیرى داراییشه‌وه نازانێت ژماره‌ى موچه‌خۆران چه‌نده! _ یان هه‌ردوکیانه، دامه‌زراندنى ژێربه‌ژێر به‌رده‌وامه‌و له‌ولاشه‌وه فه‌وزاى نه‌بونى لیستى بایۆمه‌ترى موچه‌خۆرانه. د.رێبوار کریم محمود په‌رله‌مانتارى عیراق
هاوڵاتى وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، 19 ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسى ئه‌منیى ده‌ستگیرکراون که لێپرسراوى ئه‌و ناوچانه بوون هێرشه مووشه‌کییه‌کانیان تێیدا ئه‌نجامدراوه. ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ له‌کۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌ى خۆیدا رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌کان توانیویانه ژماره‌یه‌ک که‌س ده‌ستگیربکه‌ن که ده‌ستیان هه‌یه له ته‌قاندنى مووشه‌که‌کاندا. هه‌روه‌ها، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، 19 ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسى ئه‌منیى ده‌ستگیرکراون که لێپرسراوى ئه‌و ناوچانه بوون هێرشه مووشه‌کییه‌کانیان تێیدا ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى که‌مته‌رخه‌م بوون له‌جێبه‌جێکردنى ئه‌رکه‌کانیاندا. ئێواره‌ى دوێنێ به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مووشه‌کێک به‌سه‌ر ماڵێکدا له‌ناوچه‌ى ره‌زوانیه له‌نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى به‌غدا، پێنج هاووڵاتى کوژران که بریتى بوون له سێ منداڵ و دوو ژن که‌ئه‌ندامى یه‌ک خێزان بوون ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى لێکه‌وته‌وه.
هاوڵاتى سکرتێرى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت، له‌و دانیشتنه‌ى په‌رله‌مان که له‌سه‌ر داواى سه‌رۆکى حکومه‌ت سازده‌کرێت باسی پرساندن‌و سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه ناکرێت. مونا قه‌ھوه‌چی، سکرتێرى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى ڕاگه‌یاند:"به‌پێى ماده‌ى 66 له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان، سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌توانێ داوا له‌په‌رله‌مان بکات بۆ بابه‌تێکى گشتى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌کان و خه‌ڵکى کوردستان گفتوگۆ بکات، ئێمه‌ش دوێنێ له‌کۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌ماندا بڕیارماندا رۆژێک دیارى بکه‌ین بۆ ئاماده‌بونى سه‌رۆکى حکومه‌ت که خۆى داواى کردبوو". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ى سێ پرس دێته په‌رله‌مان، ئه‌وانیش بریتین له‌په‌تاى کۆرۆناو په‌یوه‌ندیى ھه‌رێم‌و به‌غداو چاکسازیی، واتا وتارێک ده‌دات‌و گفتوگۆش ده‌کرێت، به‌ھیچ شێوه‌یه‌ک مافى پرساندن و لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ى تێدا نییه له‌سه‌رۆکى حکومه‌ت و بابه‌تێکى گشتى ده‌بێت که په‌رله‌مانتارانیش له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و سى پرسه‌دا ده‌توانن گفتوگۆ بکه‌ن". بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌چێته په‌رله‌مان و باسى ڤایرۆسى کۆرۆناو په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و عێراق و دۆخى دارایى ده‌کات.
ھاوڵاتی وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا تورکیای تۆمەتبار کرد بە خستەنە خوارەوەی فرۆکەیەکی لە میانی گرنژەیەکانی نێوان ئەرمینیاو ئازەربایجان کە تورکیا دەستی تێوەرداوە. وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا رایگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەیەکی جۆری ئیإ 16ی تورکی فڕۆکەیەکی ئەرمینی لە جۆری SU-25 بەرداوە خوارەوەو فڕۆکەوانەکە گیانی لە دەستداوە. وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا رایگەیاند فڕۆکەکەی تورکیا لە بنکەیەکی سەربازی ئازەربایجان ھەستاوە و ئاسمانی ئەرمینیای بەزاندوە. دوای سێ ڕۆژ شەڕ و ئاڵۆزیی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، هەتا دێت زیاتر پەرە دەستێنێت و حکوومەتی ئەرمینیا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک دەڵێت تورکیا ڕاستەوخۆ لە بەرەکانی شەڕ دایە و پشتیوانی ئازەربایجان دەکات. لە ڕۆژی یەکشەممەوە کە بە فەرمی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ناوچەی قەرەباخ دەستی پێکردووە، هەتا ئێستا لە هەردوو لایەن ٩٥ کەس کوژراون زیاتر لە ١٥٠ کەسیش بریندار بوون. لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دوێنێ حکومەتی ئەرمینیا بڵاوی کردووەتەوە، تورکیای بە دەستێوەردان و بەشداریی راستەوخۆ لە بەرەکانی شەڕ و پشتگیری لە ئازەربایجان تۆمەتبار کردووە. لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەرمینیادا هاتووە "کارناسە سەربازییەکانی تورکیا شانبەشانی هێزەکانی کۆماری ئازەربایجان لەدژمان شەڕ دەکەن هاوکات چەکی تورکیا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگیش بەکار دەهێنن". بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) کۆماری ئازەربایجان ئەو زانیارییانەی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام تا کاتی خستنەخواروەی فرۆکەکە تورکیا لەبارەی ئەو ڕاگەیەندراوەی ئەرمینیاوە هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە. لە کاتێکدا شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان قوووڵتر دەبێتەوە، لەسەر پێشنیاری وڵاتانی ڕۆژئاوا، ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی ئەو شەڕە و پرس و کێشەی قەرەباخ ساز دەکات. ئەم شەڕ و ئاڵۆزییەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دوای ئەوە سەری هەڵداوە کە ئازەربایجان باس لەوە دەکات ٢٠٪ی خاکەکەی یەک لەوان ناوچەی (ئاگۆرنۆ – قەرەباخ) و حەوت ناوچەی دیکە ماوەی سێ دەیەیە لەلایەن ئەرمینیاوە داگیرکراوە و ئەو ناوچانە دەبێ بگەڕێندرینەوە سەر خاکی ئازەربایجان
حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی 20 ملیار دیناری تەرخانكرد بۆ دەستپێكردنەوە و تەواوكردنی پڕۆژەی وەستاوی شەقامی دووسایدی كەلار - دەربەندیخان ( كەلار-سلێمانی ) كە ماوەیەك بوو وەستابوو. بەپێی راگەیەنراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەوە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی دەڤەری گەرمیان و ئاسانكارییەكی زۆریش بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییانی ئەو ناوچەیە دەكات. ساڵانێكی زۆرە رێگەی كەلار- دەربەندیخان بەهۆی خراپی رێگەیەوە زۆرترین رووداوی هاتووچۆی تێدا روودەدات و قوربانی لێدەكەوێتەوە.
وەزیری رۆشنبیری داوا لە داواكاری گشتی دەكات سكاڵا لەسەر حەمكۆ بجوڵێنرێت کە وکو ئەکتەری کۆمێدی نمایش دەکات، بە تۆمەتی "بێرێزیکردن" بەرامبەر بە مەزهەبی شیعە لە فیلمێککدا کە خۆی دەرھێنانی بۆی کردوە. حەمەی حەمە سەعید، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە نوسراوێکدا کە سێشەممە بلاویکردۆتەوە داوا له‌داواكاری گشتی ده‌كات، سكاڵا له‌دژی هونه‌رمه‌ند "حه‌مكۆ" بجوڵێنێت، به‌و پێیه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا "بێڕێزی به‌مه‌زهه‌بی شیعه ده‌كات". ئەکتەر و هونەرمەندی ناسراوى بواری کۆمیدیاى باشوورى كوردستان "حەمکۆ"، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام، وێنه‌ى نوێترین به‌رهه‌مى بڵاو ده‌كاته‌وه كه پێكهاتووه له کورتە فیلمێك به ناوی "ووڵاتی پێشمەرگە". کورتە فیلمەکە بەناوی "وڵاتی پێشمەرگە"یە بیرۆکەی کورتە فیلمه‌كه حه‌مكۆ خۆیه‌تى، هەر خۆشى بەرهەمهێنەری فیلمەکە بووه. حەمکۆ وتویەتی فیلمە لە ساڵیادی ریفراندۆم‌و 16ی ئۆکتۆبەردا بلاودەکاتەوە کە دیارییەکە بۆ پێشمەرگەو خیزانی کوژراوەکان کە لە ڕووداوەکانی کۆتاییدا و لە شەڕی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبیدا گیانیان لەدەستداوە. حەمکۆ لە کورتە فیلمکەەدا ناوی عەلی لەسەر سەری نوسیوە کە کەسایەتیەکەی پیرۆزە لای شیعەکان. حەکمۆ پێشتریش سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە بەڵام لەسەر کاری ھونەری نەبووە. لە رۆژی ٢١ی مانگی ئەیلولی ٢٠١٩ حه‌مكۆ لەسەر سکاڵای کچێکی هاوڕێی خۆی دەستگیرکرا، بە تۆمەتی ئەوەی کە دەستدرێژیی سێکسیی کردووەتە سەری. حەمکۆ بە مادەی ٣٩٥ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراو دانیشی به تاوانه‌كه‌یدا نا. مادە یاساییه‌كه بۆ سزادانی کەسێکە کە تاوانی سێکسیی دژی کچێک کردووە، کە پێشتر بەڵێنی هاوسەرگیریی پێداوه.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢١٦) ١. پشکنین: (٤٧٤٤ پشکنینی نوێ) (١٤٢٠ هەولێر) (٧٧٠ سلێمانی، ١٧٦ گەرمیان) (٢٣٣٨ دهۆك) (٤٠ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٦٧١ تووشبووی نوێ) (٢٢٩ هەولێر) (٩٠ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان) (٣٠٢ دهۆك) (٢٥ هەڵەبجە) ٣. چاکبوون: (٤٦٧ چاکبوون) (١٩٧ هەولێر) (٢٧ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان) (١٨٠ دهۆك) (٣٠ هەڵەبجە) ٤. مردن: (٣٢ مردن) (٣ هەولێر) (٩ سلێمانی، ١ گەرمیان، ٦ ڕاپەڕین) (١٠ دهۆك) (٣ هەڵەبجە) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٤٦١٧٣٨ (١٦٨٦٨٧ هەولێر، ١١٥٠٥٠ سلێمانی، ١٧٣٧٦٠ دهۆك، ٤٢٤١ هەڵەبجە) تووشبوون ٤٧١٣٧ (١٧٣٧٩ هەولێر، ١٦٠٣٥ سلێمانی، ١٢٠٦٢ دهۆك، ١٦٦١ هەڵەبجە) چاکبوون ٣٠١٧٥ (١٣٨٤٦ هەولێر، ١٠١٢٩ سلێمانی، ٤٦٥٣ دهۆك، ١٥٤٧ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٥٢٣٧ (٢٩٧١ هەولێر، ٥٠٣٠ سلێمانی، ٧١٥٩ دهۆك، ٧٧ هەڵەبجە) مردن ١٧٢٥ (٥٦٢ هەولێر، ٨٧٦ سلێمانی، ٢٥٠ دهۆك ، ٣٧ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٩ی ئەیلول ٢٠٢٠