ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢١٥) ١. پشکنین: (٤٨٥٣ پشکنینی نوێ) (١٥٥١ هەولێر) (٧١٦ سلێمانی، ١٥٣ گەرمیان) (٢٣٩٣ دهۆك) (٤٠ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٧٣٥ تووشبووی نوێ) (٢٩٢ هەولێر) (١٠٣ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان) (٢٨٣ دهۆك) (٣٢ هەڵەبجە) ٣. چاکبوون: (٢٨٦ چاکبوون) (٢٠٤ هەولێر) (٢٣ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان) (٣ دهۆك) (٢٤ هەڵەبجە) ٤. مردن: (٢٢ مردن) (٢ هەولێر) (١٠ سلێمانی، ٣ ڕاپەڕین) (٤ دهۆك) (٣ هەڵەبجە) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٤٥٦٩٩٤ (١٦٧٢٦٧ هەولێر، ١١٤١٠٤ سلێمانی، ١٧١٤٢٢ دهۆك، ٤٢٠١ هەڵەبجە) تووشبوون ٤٦٤٦٦ (١٧١٥٠ هەولێر، ١٥٩٢٠ سلێمانی، ١١٧٦٠ دهۆك، ١٦٣٦ هەڵەبجە) چاکبوون ٢٩٧٠٨ (١٣٦٤٩ هەولێر، ١٠٠٦٩ سلێمانی، ٤٤٧٣ دهۆك، ١٥١٧ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٥٠٦٥ (٢٩٤٢ هەولێر، ٤٩٩١ سلێمانی، ٧٠٤٧ دهۆك، ٨٥ هەڵەبجە) مردن ١٦٩٣ (٥٥٩ هەولێر، ٨٦٠ سلێمانی، ٢٤٠ دهۆك ، ٣٤ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٨ی ئەیلول ٢٠٢٠
ھاوڵاتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریداوە کە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لەبەغدا دادەخات ئەگەر «میلیشیاکانی پشتیوانیکراو لەلایەن ئێرانەوە» بیکەنە ئامانج. هاوکات واشنتۆن چوار هەڕەشەی وەک پەیام لە رێگەی بەرهەم ساڵح سەرکۆماری عێراقەوە گەیاندووە بەمیلیشیاکان کەدیارترینیان بەئامانجگرتنی سەرکردەی گروپەکانە هاوشێوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس. هەروەها رۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لەواشنتۆن پۆست نووسیویەتی، عێراق ئەو جێگایە دەبێت کە لەچەند هەفتەی داهاتوودا بەریەککەوتنی ئەمەریکا و ئێرانی تێدا روودەدات، ئەوەشی بە «سوپرایزی ئۆکتۆبەر» ناوبردووە کە بەر لەهەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا روودەدات. سایتی یەکشەممە 27ی ئەیلول CNN لەسەر زاری سەرچاوەکەوە رایگەیاند، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا یەکشەممەی رابردوو لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار دوا هۆشداری داوەتە حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی هەنگاوی کردەیی بۆ وەستاندنی هێرشی سەر کۆمەڵگای دامەزراوەکانی ئەمریکا لەبەغدا بگرێتەبەر. بڵاوبوونەوەی هەواڵی هۆشدارییەکەی پۆمپیۆ هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ئێران کەماوەی دووڕۆژی خایاند. پێشتر شارەزایان بەدوریان نەزانی لەسەردانەکەیدا فوئاد حسێن پەیامی واشنتن بەبەرپرسانی تاران بدات، بەتایبەت لەهێرشکردنەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەناوچەکە. سایتەکە لەسەر زاری وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاشەوە رایگەیاندووە، هەڵدانی کاتیۆشا بۆ سەر باڵیۆزخانەکەیان لەلایەن «گروپەکانی پشتیوانیکراو لەلایەن ئێرانەوە» مەترسیدارە نەک تەنها لەسەر حکومەتی عێراق، بەڵکو بۆ سەر نێردراوە دیبلۆماسییەکانی دەوروبەرو دانیشتوانی ناوچەکەش. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی «لەو کاتەی ئەمریکا کاردەکات لەسەر زامنکردنی پشتیوانی دارایی بۆ عێراق لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دامەزراوە جیاکانی کەرتی تایبەتەوە، بوونی نایاساییانەی میلیشیاکانی پشتیوانیکراو لەلایەن ئێرانەوە تاکە هۆکاری گەورەیە بۆ لێدان لەهەوڵەکانی وەبەرهێنان لەعێراق». هێرشی مووشەکی ناوبەناو بۆ سەر ناوچەی سەوز لەبەغدا ساڵانێکە بەردەوامە، بەڵام دوابەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەسەرەتای ئەمساڵدا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە، هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا زیادیکردووە. هاوکات یەکشەممە، 27ی ئەیلولی 2020، رۆژنامەی (أخبار الخلیج) کەزمانحاڵی دەوڵەتی بەحرەینە لەڕاپۆرتێکدا ئەوەی ئاشکراکردووە کە مایک پۆمپیۆ لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پەیامێکی هەڕەشەئامێزی بۆ میلیشیا شیعەکانی عێراق ناردووە ئەگەر بەردەوام بن لەهێرشی موشەکی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و ناوەڕۆکی پەیامەکەش چوار خاڵی سەرەکی لەخۆی گرتووە کەبریتین لە: یەکەم: داخستنی باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەبەغدا ئەگەر هاتوو هەر هێزێکی ئەمریکی یان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رووبەڕووی هێرش ببنەوە. دەشڵێت، بەرهەم ساڵح پەیامەکەى گەیاندووە بەمیلیشیاکان و وتوویەتی، بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانە ئامادەیە و چاوەڕێی واژۆیەکی ترەمپ دەکات، ئەگەر ئەوەش رووبدات واتە عێراق دەبێتە دەوڵەتێکی دژە ئەمریکا. وتووشیەتی، لەوکاتەدا (12) وڵاتی تر باڵێۆزخانەکانیان دادەخەن، واتە عێراق دەبێتە وڵاتێکی داخراو. دووەم: پێکان و سەرکردە شیعییەکان و فەرماندەکانی گروپە چەکدارییەکان هاوشێوەی لەناوبردنی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس. سێیەم: ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی ورد‌و چڕ بۆ سەر پێگە و بارەگاکانی گروپە چەکدارەکان و بەردەوامیش دەبێت تاوەکو هەڵوەشاندنەوەى ئەو گروپانەو کوژران و هەڵهاتنی فەرماندەکانیان. چوارەم: وشککردنی پارەی تۆمارکراوی ئەو سیاسییانەى کە تێوەگلاون یاخود پەیوەندییان هەیە لەگەڵ ئەو میلیشیایانەى کە شوێنە دیبلۆماسی و ئەمنییەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج. هاوکات د‌یڤید ئەگناتیۆس، نووسەری ئەمەریکی شارەزا لەکاروباری دەرەوە لەمیانەی وتارێکدا لەڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست کەشەممە، 26ی ئەیلولی 2020، بڵاویکردووەتەوە ئەوە دەخاتەڕوو کە «داخستنى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەعێراق دەکرێت ببێتە هۆى هێرشى ئاسمانى فڕۆکەکانى ئەمریکا بۆ سەر میلیشیا چەکدارەکان کە ئێران پاڵپشتیان دەکات.» ئەوەتا مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ئەم هەفتەیە هۆشدارى ئەوەی داوەتە عێراق کە وڵاتەکەى باڵیۆزخانەکەى لەبەغدا دادەخات گەر بێت‌و حکومەت هەوڵى راگرتنى ئەو هێرشانە نەدات کە لەلایەن تارانەوە دەکرێنەسەر بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا. ئەگناتیۆس لە نووسینەکەیدا ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ئێران بەئاگایە لەکارە بێزارکەرە راستەوخۆکانى ترەمپ بەڵام وتەکانى پۆمپیۆ ئەگەرى بەریەککەوتنەکانی بەکراوەیى هێشتووەتەوە. دەشڵێت، ئەگەری شەڕی بەردەوام لەعێراق لەهەموو روویەکەوە کراوەیە، ئەگەر بێت‌و هێرشی میلیشیاکانی نزیک لەئێران یەک یان دوو ئەمریکی بکوژن، ئەوە بەدڵنیاییەوە ئیدارەى ترەمپ هێرشی پێچەوانە دەستپێدەکات. هەروەها، ئەگەر کازمی هێرش بکاتەسەر میلیشیا چەکدارە شیعەکان، ئەوەى کە پۆمپیۆ داوای دەکات، ئەوا ئێرانیش بەتوندى وەڵامدەداتەوەو ئەگەرى رووخانى کابینەکەى کازمیش دێتە ئاراوە. بەرپرسێکى گەورە لەوەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا جەخت دەکاتەوە کە «مەترسییەکى ئاشکرا لەسەر ژیانى هاووڵاتیانى ئەمریکا هەیە گەر بێت‌و ئەو هێرشانە بەردەوام بن، هەروەها لەو باوەڕەشدان کە «کازمی بژاردە راستەکە جێبەجێ بکات و دەبێت کارى زیاتر‌و پەلەتر بکات». لەچەند هەفتەى دوایشدا سەربارى بەڵێنەکانى کازمی بەهێرشکردنە سەریان بەڵام کارى توندوتیژى لەلایەن میلیشیاکانەوە بەردەوامە. هاوکات بەپێى راپۆرتێکى جویل وێنج، شیکارى سیاسى عێراقى، (25) هێرش کراوەتەسەر کاروانى سەربازیى ئەمریکاو هاوپەیمانى نێودەوڵەتى، سەربارى هێرشەکان بۆ سەر ناوچەى سەوز کەباڵیۆزخانەى ئەمریکاش دەکەوێتە ئەو ناوچەیەوە، هەروەها ئەو هێرشانەى کەفڕۆکەخانەى بەغدا دەکەنە ئامانج. بەپێى ماڵپەڕى عێراقى 24، مایک پۆمپیۆ لەپەیوەندییەکەیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵحى سەرۆککۆمار هۆشدارى ئەوەی داوە کەبڕیارى داخستنى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەدەستى ترەمپدایە و ئامادەشکراوە، گەر هێزەکانیان بکشێننەوەو باڵیۆزخانەکەیان بەو شێوەیە دابخەن ئەوا دەستدەکەن بەحساب و کتاب لەگەڵ ئەوانەدا کە تێوەگلانیان لەو هێرشانەدا سەلماوە. پۆمپیۆ دوو میلیشیاى بەئەنجامدەری هێرشەکان دەستنیشانکردووە کە لەلایەن تارانەوە پاڵپشتى دەکرێن، ئەوانیش کەتیبەکانى حزبوڵاى عێراقى و عەسائیبى ئەهلى حەقە.
هاوڵاتى، ماردین نورەدین بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت بەڕێوەچوونی ئاهەنگێک لەساڵیادی ریفراندۆمدا لە بازاڕی هەولێر کە شارەکە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بەربڵاوە، بەئاراستەی هیچ کەس و لایەنێکی فەرمی نەبووە. ماکوان عیزەت لەڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی بە هاوڵاتى وت «ئەو کۆبوونەوەیە کە روویدا بە ئاراستەی هیچ کەس و لایەنێکی فەرمی نەبوو، حکومی نەبووە، کاتەکەشی درەنگ بووە کە روویداوە». هەینی رابردوو ئاهەنگێک لەناو بازاڕی هەولێر بەڕێوەچوو لە ساڵیادی ریفراندۆمدا، ئەوەش لەکاتیکدایە بەرپرسانی تەندروستی کۆتوبەندی توندیان داناوە بۆ زۆرێک لە کۆبوونەوەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید 19)ەوە. بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکە کاردانەوەی خەڵکی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا لەکاتێکدا وەزارەتی تەندروستی چەند مانگێک خەڵکی کەرەنتین کرد‌و گردبوونەوەی سنوردار کردووەو رێگەی بەهیچ ئاهەنگ و خۆپیشاندانیکی جەماوەریی نادات بەهۆی پەتاکەوە کە تائێستا بەهۆیەوە نزیکەی هەزارو (700) کەس گیانیان لەدەستداوە. لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسانی تەندروستی پیشبینی دەکەن ئامارەکانی توشبوون لەچەند هەفتەی رابردوودا بەرزببنەوە بەهۆی وەرزی پایزەوە. ماکوان عیزەت بە هاوڵاتى وت «ئەگەرێک هەیە لەوەرزی پایزدا ڤایرۆسی کۆرۆنا جارێکی دیکە شەپۆلی دووەمی دەستپێبکات ئەوە جیهانییە، بەڵام جارێ ئەوە روون نەبووەتەوە ئەگەرێک هەیە کە وابێت لەبەرئەوەی هیچ پێکوتەیەک نەدۆزراوەتەوە، ئێمە تەنها دەبێت هاووڵاتیان هۆشیار بکەین بۆ خۆپارێزی». رۆژی هەینی کەدەکاتە بەرواری 25/9/2020 بەرزترین ئاماری توشبووانی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تۆمارکرا کەژمارەیان بەنزیکی (955) کەس دەبوو. ماکوان عیزەت وتی «هەندێ جار ئامارەکان کە تۆزێ زیادو کەم دەکەن پەیوەندی بەچڕی پشکنینەکان هەیە». وتیشی «هەندێ رۆژ هەیە رەنگە خەڵک چووبنە چەند شوێنێک پابەند نەبووبن بەڕێنماییەکان، بۆ نموونە تەعزێیەکیان بەنهێنی کردبێ یان چووبنە شوێنێکی قەرەباڵغی، ئیتر پاش ماوەیەک نیشانەکانیان لێ دەردەکەوێت و بەڕێژەیەکی بەرچاو سەردانی سەنتەرەکانی کۆرۆنا دەکەن بۆ پشکنین». ماکوان عیزەت «کاتی خۆی وەزارەت رێگریی دەکرد وەک ئەوەی کەرەنتین کراو شوێن داخرا، بەڵام ئێستا حاڵەتەکان لەدەست دەرچوون». ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی داوای لەهاووڵاتیان کرد پابەندبن بەڕێنماییەکان و وتی «خۆپارێزیی تاکە چەکە». تائێستا هیچ پێکوتەیەک نەگەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، کە جیهان چاوەڕوانی دەکات بۆ دەربازبوون لەپەتاکەو دروستبوونی بەرگری گشتی، بۆیە هەموو دەزگا تەندروستییەکان جەخت لەخۆپارێزی دەکەنەوە. هاووڵاتیان لەدوو رۆژی رابردوودا زۆرترین رەخنەیان لەحکومەت گرت لەبەرامبەر قەدەغەکردنی چالاکی و کۆبوونەوەکان، لەکاتێدایە لەسێیەم ساڵیادی ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستاندا گەنجانێکی زۆر لە بەردەم قەڵای هەولێر کۆبوونەوەو یادەکەیان بەتێکەڵی و قەرەباڵغییەکی زۆرەوە کردەوە. ماکوان عیزەت وتی «کێشەکە ئەوەیە ئەو حاڵەتانە خۆڕسکن تەنانەت تەندروستیش و هێزە ئەمنیەکانیش فریا ناکەون لەو حاڵەتانە کۆنتڕۆڵ بکەن». ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو کۆوبوونەوەیە دوای ئەوە هات چەندین بەرپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕێگەی لێدوانەکانیانەوە وەکو دەستکەوتێکی گرنگ یادی ریفراندۆمیان کردەوە. ماکوان عیزەت وتی «کاتی خۆی وەزارەت رێگریی دەکرد وەک ئەوەی کەرەنتین کراو شوێن داخرا، بەڵام ئێستا حاڵەتەکان لەدەست دەرچوون».
ئارا ئیبراهیم دوو ساڵ تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستاندا و هاووڵاتیان به‌ده‌ست که‌مى موچه‌و حکومه‌ت به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵى و رۆتیناته‌وه ده‌ناڵێنێت و قه‌یرانه‌کان قوڵتر بوونه‌ته‌وه. له 30ى ئه‌یلولى 2018 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌نجامدراو پارتى پله‌ى یه‌که‌مى به‌ده‌ستهێناو بووه خاوه‌نى (45) کورسى که پێشتر (38) کورسى هه‌بوو، یه‌کێتى (21) کورسى هه‌بوو پێشتر ته‌نها (18) کورسى هه‌بوو. هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان (12) کورسى به‌ده‌ستهێناو له‌سه‌دا 50ى ده‌نگه‌کانى له‌ده‌ستدا که‌پێشتر (24) کورسى هه‌بووه، یه‌کگرتووش هاوشێوه‌ى گۆڕان نیوه‌ى ده‌نگه‌کانى له‌ده‌ستداو ته‌نها (5) کورسى هێنا که‌پێشترخاوه‌نى (10) کورسى بوو، کۆمه‌ڵى ئیسلامى (7) کورسى هێنا که‌پێشتر (6) کورسى هه‌بووه. له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا نه‌وه‌ى نوێ دروستبوو که بووه خاوه‌نى (8) کورسى، به‌ڵام به‌هۆى ناکۆکییه ناوخۆییه‌کانییه‌وه چوار ئه‌ندامى دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه له‌جوڵانه‌وه‌که‌و ته‌نها (4) کورسى هه‌یه له‌ئێستاداو ئه‌وانى دیکه وه‌ک سه‌ربه‌خۆ کارده‌که‌ن. پارتى دیموکراتى کوردستان به‌ڕێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى نیشتمانى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کابینه‌ى نۆیه‌مى پێکهێنا به‌سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى و جێگرایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى و پۆسته‌کان له‌نێوانیاندا دابه‌شکرا، به‌ڵام پاش دوو ساڵ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌و پێکهێنانى حکومه‌ت موچه دوو مانگ جارێک به لێبڕینه‌وه دابه‌شده‌کرێت و دۆخى دارایى و ئابوورى هاووڵاتیان خراپتر بووه به‌راورد به‌کابینه‌کانى پێشتر. له‌ماوه‌ى دوو ساڵدا په‌رله‌مان بۆ جارى دووه‌مه پرساندن بۆ سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات که بچێته په‌رله‌مانى کوردستان، که (23) واژۆى بۆ کۆکراوه‌ته‌وه‌و (20) واژۆى ئه‌ندامانى ئۆپۆزسیۆنن و سێ ئه‌ندامى دیکه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان که پێکهاتوون له(عه‌لى حه‌مه ساڵح، شایان عه‌سکه‌رى، شیرین ئه‌مین) واژۆیان کردووه‌و بڕیاره مه‌سرور بارزانى له په‌رله‌مان باسى په‌تاى کۆرۆناو دۆخى دارایى و په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێرو به‌غدا بکات. ئه‌ندامێکى خولى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت «قه‌یرانه‌کان قوڵتر بوونه‌ته‌وه‌و قه‌یرانى دارایى و ئابوورى زیادى کردووه‌و کێرڤى گه‌نده‌ڵى و رۆتینات زیادیکردووه‌و که‌می نه‌کردووه، به‌ڵام هاتن موچه‌یان بڕى و که‌میان کرده‌وه«. قادر ره‌زگه‌یى، ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد رۆڵى هه‌موو هه‌ڵبژاردنێک بۆ بنیادنانى دیموکراسى و خوڵقاندنى گۆڕانکارى و ژیانى باشتر و چاکه‌ى گشتییه، وتیشى «هه‌ڵبژاردنى 30ی ئه‌یلولى 2018 که دوو ساڵ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌رپرسیارێتى گه‌وره له‌سه‌ر حکومه‌ته، به‌ڵام به‌هیچ کام له به‌رپرسیارێتییه‌کان هه‌ڵنه‌ساوه‌و که‌مترین رێژەى خزمه‌تگوزارى هه‌یه‌و مافه سه‌ره‌تاییه‌کانى خه‌ڵک دابین نه‌کراوه‌و موچه که مافێکه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌رکدا بوونى نییه«. ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم که میراتگرى کابینه‌ى هه‌شته‌مه، «قه‌یرانه‌کان قوڵتر بوونه‌ته‌وه‌و قه‌یرانى دارایى و ئابوورى زیادى کردووه‌و کێرڤى گه‌نده‌ڵى و رۆتینات زیادى کردووه‌و که‌مینه‌کردووه، به‌ڵام هاتن موچه‌یان بڕى و که‌میان کرده‌وه«. قادر ره‌زگه‌یى، وتیشى «له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 1992 که یه‌که‌م خولى په‌رله‌مانى کوردستان بووه تا خولى ئێستاى په‌رله‌مان جیاوازى هه‌بووه له‌ڕۆڵى په‌رله‌ماندا، به‌ڵام له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا هه‌یمه‌نه‌ى حکومه‌ت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى یاسادانانه‌وه زۆره‌و نه‌یتوانیوه موماره‌سه‌ى ئه‌رکه‌که‌ى بکات له‌چاودێریکردنى حکومه‌ت و بانگهێشت و پرساندن و لێپرسینه‌وه‌ى به‌رپرسانى حکومه‌ت، به‌ڵام فاکته‌ری دیکه‌ش هه‌یه که قیاده‌ى پارتى خۆیان له‌په‌رله‌مان و ده‌نگى گه‌ل به گه‌وره‌تر ده‌زانن و پێیانوایه ئه‌گه‌ر بچنه په‌رله‌مان له‌که‌دار ده‌بن». ره‌زگه‌یى، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که پێویسته هاووڵاتیان پاش تێپه‌ڕبوونى دوو ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا فشاره مه‌ده‌نییه‌کانیان زیاتر بکه‌ن له‌په‌رله‌مان و حکومه‌تى هه‌رێم و داواى گۆڕانکارى و دابینکردنى مافه‌کانیان بکه‌ن به‌ڕێگه جیاوازه‌کانى دیموکراسى، وتیشى:» راسته سه‌رۆکى په‌رله‌مان لاى یه‌کێتییه، به‌ڵام هه‌یمه‌نه‌ى پارتى به‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه‌و یه‌کێتى ناتوانێت پێش به‌ئه‌جێندا خراپه‌کان بگرێت له‌په‌رله‌ماندا». ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت «ده‌سه‌ڵات وه‌ک حزبه خۆسه‌پێنه‌کان مه‌یلیان به‌لای دامه‌زراوه‌یه‌کدایه که زیاتر رووکه‌ش بێت‌و که‌مترین ئه‌دای خۆی بکات». عومه‌ر گوڵپى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «له‌خولی یه‌که‌می په‌رله‌مانه‌وه تائێستا که‌خولی پێنجه‌مه، زۆر هۆکار بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌که‌مان په‌رله‌مانێکی به‌هێزی نه‌بێت، یه‌کێک له‌هۆیه‌کان ویستی ده‌سه‌ڵاته که وه‌ک مه‌یلی حزبه خۆسه‌پێن‌و دیکتاتۆره‌کان مه‌یلیان به‌لای دامه‌زراوه‌یه‌کدایه که زیاتر رووکه‌ش بێت‌و که‌مترین ئه‌دای خۆی بکات». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد «به‌شێک له‌حزبه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای پڕۆژه‌و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتی دانه‌مه‌زراون‌و مه‌یلیان به‌لای دروستکردنی ئه‌ماره‌ته بۆ خۆیان‌و خانه‌واده‌که‌یان نه‌وه‌ک دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی‌و دامه‌زراوه له‌سه‌ر بنه‌مای مافی هاووڵاتیبوونی یه‌کسان بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی». ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى کۆمه‌ڵ پێشیوابوو که بێگومان هاووڵاتی ئه‌رکی گه‌وره‌ی هه‌یه که‌ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت په‌رله‌مان به‌هێز بێت، وڵات خاوه‌نی سیستمی سه‌رکه‌وتووی په‌رله‌مانی بێت، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کرێت له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێکی هه‌ڵبژاردندا هاووڵاتیان پشتیان تێبکه‌ن. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که «له‌په‌رله‌ماندا هیچ نه‌فه‌سێک بۆ فراکسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌کان نه‌ماوه تا داواکارییه‌کانى خه‌ڵک بگه‌یه‌نن». کاوه عه‌بدولقادر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئه‌م دوو ساڵه‌ى تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا گۆڕانکارى نه‌کراوه‌و خه‌ڵک حه‌قى خۆیه‌تى گله‌یى له‌حکومه‌ت و په‌رله‌مان بکات، به‌ڵام ئه‌و پێشیلکارییه‌ى له‌هه‌ڵبژاردندا کرا وایکردووه دوو حزبى ده‌سه‌ڵات هه‌یمه‌نه‌یان به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا هه‌بێت و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى له‌خزمه‌تى حکومه‌تدا کارده‌که‌ن نه‌ک هاووڵاتیان». ناوبراو جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه له‌ناو په‌رله‌ماندا «هیچ نه‌فه‌سێک بۆ ئۆپۆزسیۆن نه‌ماوه«، وتیشى «واژۆمان کۆکردووه‌ته‌وه بۆ بانگهێشتى سه‌رۆکى حکومه‌ت و یاداشتمان داوه‌ته حکومه‌ت و پرسیارمان ناردووه‌و حکومه‌ت وه‌ڵامناداته‌وه، په‌رله‌مان له‌چاودێریکردنى حکومه‌ت لاوازبووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا چه‌ندین پرۆژه‌مان داوه‌ته سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بۆ دامه‌زراندن و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وانیش ئیشیان له‌سه‌ر نه‌کردووه«. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کگرتووى ئیسلامى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه «ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلولى 2018 ئه‌م دۆخه خراپه‌ى بۆ هاووڵاتیان دروست کردووه«. هه‌ڵه‌ز ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «دیاره زۆرینه له په‌رله‌ماندا حکوم ده‌کات که پارتى دیموکراتى کوردستانه، ئێستا له‌جیاتى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان چاودێریى حکومه‌ت بکات، حکومه‌ت چاودێرى په‌رله‌مان ده‌کات و که‌ى بیەوێت بڕیارى پێ ده‌رده‌کات و پرۆژه یاسا ده‌هێنن تا په‌سه‌ند بکرێت». « ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلولى 2018ى په‌رله‌مانى کوردستان وایکردووه ئه‌م دۆخه دروست ببێت که زۆرینه حوکم ده‌کات له‌هه‌رێمى کوردستاندا»، هه‌ڵز واى وت. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى که‌ناتوانن هیچ گۆڕانکارى و فشارێک له‌په‌رله‌ماندا دروستبکه‌ن و چاودێرى حکومه‌ت بکه‌ن، بۆ وازناهێنن و بڕۆنه‌وه بۆ ماڵه‌وه، هه‌ڵز ئه‌حمه‌د وتى «ده‌نگده‌رى ئێمه لێمان قبوڵ ناکات بچینه‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت چى له‌تواناماندا بێت ئه‌نجامى بده‌ین، چونکه ده‌نگده‌ره‌کانمان ده‌زانن که ئێمه خاوه‌نى ته‌نها پێنج کورسى په‌رله‌مانین، ناتوانین هه‌موو ئه‌وه‌ى ده‌مانه‌وێت بیگه‌یه‌نین». هاوڵاتى، په‌یوه‌ندى به چوار په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى پارتییه‌وه کرد به بیانووى ئه‌وه‌ى نایانه‌وێت هه‌ر قسه بکه‌ن، ئاماده‌نه‌بوون لێدوان له‌سه‌ر دوو ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا بده‌ن. چاودێرێکى سیاسى ده‌ڵێت، تاکه چاره‌سه‌رى ئه‌م دۆخه‌ى هه‌رێم، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌روه‌رى یاسا‌و رێزگرتن له‌دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کان له‌لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه که به‌شدارن له‌حکومه‌تدا. شۆڕش حه‌سه‌ن، مامۆستاى زانسته سیاسییه‌کانى زانکۆى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «په‌رله‌مان ئێستا بووەته ده‌زگایه‌کى راوێژکارى نه‌ک ده‌زگایه‌ک بێت بۆ لێپرسینه‌وه له‌حکومه‌ت و چاره‌سه‌رکردنى دۆخه‌کان، له‌مێژوورى خوله‌کانى رابردووى په‌رله‌مان هیچ خولێک وه‌ک ئه‌مه‌ى ئێستا نییه که‌خه‌ڵک دۆخى له‌وپه‌ڕى خراپیدایه‌و په‌رله‌مان لێى بێده‌نگه و ته‌نها کارتۆنییه«. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ش چاره‌سه‌ر نییه، چونکه هاووڵاتیان متمانه‌یان به‌هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه‌و ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تى حزبه‌کانیان ده‌که‌ن نه‌ک هاووڵاتیان. ئه‌و مامۆستایه‌ى زانکۆى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که تاکه چاره‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌روه‌رى یاسا‌و رێزگرتن له دامه‌زراوه‌کانى هه‌رێم له‌لایه‌ن حزبه‌کانى به‌شدار له‌حکومه‌تى هه‌رێم که «خۆیان له‌سه‌روو یاسا‌و داموده‌زگاکانه‌وه نه‌بینن».
هاوڵاتى-لاڤین مەحمود پارتی دیموکراتی کوردستان لەساڵیادی ریفراندۆمدا یەکگرتووی کۆنە هاوپەیمانی بێبەشکرد لەئیدارەی دهۆک لەڕێگەی وەرگرتنەوەی پۆستەکانی پارێزگاکە لێی، ئەوەش بەپاساوی ئەوەی ویستوویەتی لەڕێگەی پەرلەمانەوە سەرۆکی حکومەت بانگهێشتی پەرلەمان بکات بۆ لێپرسینەوە کە سەر بە پارتییە. ئاری هەرسین، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بە هاوڵاتى وت «کاتێک رێکەوتن دەکەیت لەسەر کارنامەیەک دەیکەیت، ناکرێت لایەکی یەکگرتوو لەشوێنێک دژی ئێمە بێت، لایەکەی تری لەحکومەتێکی خۆجێیدا لەگەڵماندا بێت». یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان یەکێک بوو لەپاڵپشتیکارانی ریفراندۆم بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، کەئەوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو، بەڵام دوای سالێک یەکگرتوو لەهەڵبژاردنەکاندا دەنگەکانی بۆ نیوە کەمی کرد. بەرپرسانی حزبەکە پێیانوابوو ئەوان باجی نزیکیان لەپارتی دەدەن، بۆیە بەشداریی کابینەی نۆیەمی حکومەتیان نەکرد، تەنها بەشداری حکومەتی خۆجێی دهۆکیان کرد بەوەرگرتنی چەند پۆستێک لە رێکەوتنێکی نێوان یەکگرتوو و پارتیدا. ساڵی 2016 رێککەوتنێک لەنێوان یەکگرتووی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستان لەحکومەتی خۆجێی دهۆک واژۆکرا، کەپارتی (25) پۆستی دابووە یەکگرتوو، بەڵام (17) پۆستیان پڕکرابوونەوە لەوانە، یاریدەدەری پارێزگاری دهۆک، دوو بەڕێوەبەری گشتی و سێ بەڕێوەبەری ناحیە. سەباح باپیری، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک وتی ئەوان پێیان باشبووە لەحکومەت بەردەوام بن، بەڵام پارتی ئاگاداری کردوونەتەوە کە «رێککەوتنەکە هەڵوەشاوەتەوە». یەکگرتوو و پارتی لەدهۆک پەیوەندی رق و خۆشەویستییان هەیە، هەتا یەکگرتوو هاوئاوازی پارتی بێت ئەندامەکانیان بێ کێشە دەبن، بەڵام کاتێک دەبێتە نەیار دووچاری گرفت دەبنەوە. لایەنگرانی پارتی چەند جارێک بارەگاکانی یەکگرتوویان لەدهۆک سوتاندووەو ئەندامەکانیان رووبەڕووی ئەشکەنجەو گرتن و تەنانەت کوشتنیش بوونەتەوە، ئەوەش کاتێک روویدا ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو لەناو مەڵبەندی دهۆک بەدەمانچە کوژرا کاتێک لایەنگرانی پارتی چەند رۆژێک پیش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 2005 گڕیان لەبارەگای یەکگرتوو بەردا. ئەم فشارانە وایکرد لەم چەند ساڵەی دواتردا یەکگرتووەکانی دهۆک کەمتر وەکو ئۆپۆزسیۆن دەرکەون، لەبەرئەوەی لایەنگرانی حزبەکە لەو پاریزگایە حەز بەدەردەی سەری ناکەن، بەڵام ئەمە لای هەموو یەکگرتووەکان وانییەو هەندێکیان مەیلیان بۆ ئۆپۆزسیۆن بوون گەرمە. لەچەند هەفتەی رابردوودا پەرلەمانتارانی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان واژۆیان کۆکردەوە بۆ بانهگێشتکردنی سەرۆکی حکومەت کە سەر بەپارتیە، ئەوەش کاردانەوەی حزبەکەی لێکەوتەوەو رێکەوتنەکەی دهۆکیان هەڵوەشاندەوە. ئاری هەرسین بە هاوڵاتى وت «ئەوان لەدوو ئاواز دەخوێنن، فراکسیۆنەکەیان ناتوانێت ئەو باڵانسە رابگرێت لەگەڵ ئێمە، ئێمە دژی ئەوە نین کەس ئۆپۆزسیۆن بیت، بەڵام ئۆپۆزسیۆنی وا ناکرێت». وتیشی « یەگرتووی ئیسلامی لەگەڵ ئێمەدا بەشداریی ریفراندۆمی کردووە ئەوە ئەرکێکی نیشتیمانی بەجێهێناوە بۆ خاتری پارتی نەیکردووە، من کە دەنگم بەبەڵێ داوە بۆ خاتری خاکی پیرۆزی کوردستان داومە نەک پارتی». لەگەڵ ئەوەی یەکگرتوو بەشداریی کابینەی نۆیەمی نەکردووە، بەڵام لەگەڵ پارتیدا لەزۆر پرسدا ناتەبا نین. بەڵام لە هەینی رابردووەوە پەیوەندی ئەم دوو حزبە گۆڕانی بەسەردا هاتووە. «وەرگرتنەوەی پۆستەکانی یەکگرتوو لەپارێزگای دهۆک ناکۆکی دروست دەکات لەنێوانمان، چۆن دروستی ناکات؟ لە دنیادا لەئەمریکاو لەئەوروپا لەهەموو دنیاداسیاسییەکان بەینیان باش دەبێت، خراپ دەبێت، دیسان باش دەبێت، سیاسەت ئەوەیە» ئاری هەرسین وای وت بەرپرسانی پارتی دیموکاراتی کوردستان لەچەند رۆژی رابردوودا لەئاستی میدیا‌و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەکو دەستکەوتێک یادی ریفراندۆمیان کردەوە، دواتر لەشەوی هەینیدا ئاهەنگێک بەهۆی ساڵیادی ریفراندۆمەوە لەهەولێر سازکرا کەتێیدا ئاهەنگێڕەکان وێنەی بارزانی و ئالای پارتییان بەرزکردەوە. ئاری هەرسین وتی «ئەوە پەیوەندی بەپارتییەوە نیە، ریفراندۆم مافی دەوڵەتێکی قوڕبەسەرە، دەیەوێت ببێتە دەوڵەت».
شاناز حه‌سه‌ن گروپێک لەسلێمانی بانگەشەی بەهەرێمکردنی پارێزگاکە دەکەن بەمەبەستی سەربەخۆیی ئابوریی و کارگێڕی و دەڵێن بۆ ئەم هەوڵەیان پشتیان بەستووە بەدەستوری عێراق و پرۆژەکەش خزمەت بەدەڤەرەکە دەکات لەڕووی بووژاندەوەی ئابووری و کەمکردنەوەی رۆتین و گەندەڵی، بەڵام ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان پشتگیری‌یان ناکەن جگە لەبەشێکی کەمیان نەبێت. بەپێی پڕۆژەکە بەهەرێمکردنی سلێمانی، بریتی بێت لەچوار پارێزگا (سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین)، حکومەتی عێراق موچەو بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان دەنێرێت. موچە جگە لەوەی فەرمانبەران دەبووژێنێتەوە، دەبێتە هۆی جوڵاندنی بازاڕ، بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانیش دەبێتەهۆی جوڵاندنی پرۆژەکان و کەوتنەوە سەرکاری چەندین کرێکار‌و وەستاو ئەندازیار، دیسان ئەمەش بازاڕ دەبووژێنێتەوە. رێکخەرانی پڕۆژەکە بۆ هەوڵەکەیان پشتیان بەدەستووری عێراقی بەستووەو ئاستەنگی یاسایی نەهاتۆتە بەردەمی، بەڵام دەڵێن کێشەی متمانە لای خەڵکی دروستبووە بەهۆی سیاسەتی رابردووی حزبەکان. لەگەڵ ئەوەشدا زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە لەحزبەکان پێکهاتوون دژی پڕۆژەکەن و دەڵێن دەبێتەهۆی به‌ش به‌شکردنى هه‌رێمى کوردستان. که‌ریم عه‌لی، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانی، به‌هاوڵاتى وت «من وه‌ک خۆم پشتیوانى پڕۆژه‌ى له‌و جۆره ناکه‌م، چونکه له به‌هه‌رێمکردنى سلێمانى یان هه‌ر پارێزگایه‌ک ته‌نیا به‌ش به‌شکردنى هه‌رێمى کوردستان‌مان به‌رده‌که‌وێت». وتیشی «هه‌ر له‌مێژه‌وه، کوردستان چه‌ندین جار به‌ڕێکه‌وتننامه‌کان پارچه‌پارچه کراوه، بۆیه ئێستا دواى سه‌دساڵ بێین دیسان ئه‌م هه‌رێمه به‌ش بکه‌ین، بۆیه من به‌پڕۆژه‌یه‌کى باشى نازانم». هەروەها وتی «من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام پڕۆژه‌ى فراوانمان هه‌بێت، بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ى مهابات و قامیشلۆو دیاربه‌کرو هه‌ولێریش، نه‌ک به‌شکردنی». که‌ریم عه‌لى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه «له‌وانه‌یه وه‌ک لایه‌نه‌کانى پێشتر ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ سه‌رنجڕاکێشانى خه‌ڵک بێت و بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌داهاتوودا بۆ ده‌نگدانه‌کان پاڵپشتى به‌ده‌ستبهێنن». له‌سه‌ره‌تاى راگه‌یاندنى پرۆژه‌ى به‌هه‌رێمکردنى سلێمانى، گروپه‌که سه‌ردانى ئه‌نجومنى پارێزگاى سلێمانییان کردووه‌و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى کاتیى ئه‌نجومه‌ن کۆبوونه‌وه بۆ باسکردنى پرۆژه‌که، به‌ڵام ته‌نیا له‌گه‌ڵ لیژنه کاتییه‌که‌ى لامه‌رکه‌زى کۆبوونه‌وه. به‌رزان حامد، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانی، لەفراکسیۆنی پارتی وتی «ئێمه پێمانوایه، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک بۆ گۆڕانکاریى بێت له‌سیستمى حوکمڕانى له‌هه‌رێمدا بکرێت ئه‌وا پێویستى به‌ڕێککه‌وتنى لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ى ئه‌م هێزانه‌ى که له‌هه‌رێمدا به‌شدارى پڕۆسه‌ى سیاسیى ده‌که‌ن، ئه‌وان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌که ده‌که‌ن، بۆیه پرس و راوێژ به‌ئه‌وان بکرێت و بڕیاربدرێت». به‌رزان حامد، وتیشی «ئه‌م پڕۆژه‌یە ته‌نیا گروپێک هێناویه‌ته ئاراوه‌و تائێستا هیچ کیانێک له‌گه‌ڵیدانیه، پشتیوانى لێ نه‌کردووه، بۆیه ئه‌مه‌ش هه‌ریه‌که‌مان سه‌ر به لایه‌نێکى سیاسى و حزبێکین، بۆیه ده‌بێت له‌لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه رێکه‌وتن و قسه‌ى لێبکرێت و پاشان بگه‌ڕێته‌وه بۆ داموده‌زگاکان و بخرێته به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه«. ماده‌ى (119)ی ده‌ستوورى عێراق دوو رێگه‌ى داناوه، رێگه‌یه‌ک ئه‌نجومه‌نى پارێزگایه که‌ده‌کرێت له‌کۆى (33) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن (11) ئه‌ندامى ده‌نگى پێبدات، یان له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌رى حزبه سیاسییه‌کانه‌وه ده‌توانن داوا پێشکه‌ش بکه‌ن بۆ به‌هه‌رێمکردن. رێگه‌ى دووه‌م راسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ى خه‌ڵکه‌وه، واته راپرسى بکرێت و ده‌نگى خه‌ڵک کۆبکرێته‌وه. دانا دارا، یاساناس، به‌هاوڵاتى وت «به‌ڕاى من له‌ڕووى یاسایى و ده‌ستوورییه‌وه، هیچ کێشه‌یه‌کى نیه‌و ته‌واو پشتیوانى هه‌یه، به‌ڵام به‌هه‌رێمکردنى پارێزگا، خۆى ناونیشانى پارێزگا هه‌ڵه‌یه، چونکه له‌پارێزگاوه به‌رزده‌بیته‌وه بۆ هه‌رێمبوون و له‌پارێزگایه‌ک زیاتریشى له‌گه‌ڵە». وتیشى «بوون به‌هه‌رێم گرنگه، چونکه پشتیوانییه‌کى دارایى به‌ده‌ستده‌هێنیت و به‌شێکى گه‌وره‌ت ده‌بێت له‌بودجەی عێراق و داهاتووى ناوچه‌که جیاواز ده‌بینیته‌وه، به‌ڵام کێشه‌ى نه‌ته‌وه‌ى کوردمان هه‌یه، که‌ئێمه خه‌ممانه هه‌ولێر جیابووەته‌وه له‌که‌رکوک، به‌ڵام دروستبوونى هه‌رێمه‌که واقعییە». هەروەها وتی «مه‌ترسییه‌کانى ئه‌وه‌یه پێکهاته‌ى کورد بچووک ده‌بێته‌وه‌و به‌وپێیه‌ش که‌عێراق تائێستا فیدراڵیه‌تییه‌که‌ى یه‌ک هه‌رێمى هه‌یه، بۆیه دروستبوونى هه‌رێمێک له‌ناو کوردستاندا له‌وانه‌یه نزیک بێت له‌مه‌حاڵه‌وه«. زیاتر وتی «له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌دۆخه سیاسییه‌که ئارام بێته‌وه‌و پارتى و یه‌کێتى نه‌یکه‌ن به‌وه‌ره‌قه‌ى خۆیان، ئه‌وه دروستبوونى هه‌رێمێکى دیکه هیچ عه‌یبه‌ى تێدانیه«، رێکخەرانی پڕۆژەکە دەستەیەکیان لەقه‌زاو ناحیه‌کانی سلێمانی پێکهێناوه بۆ بانگه‌شه‌و ئیمزا کۆکردنه‌وه‌و ئه‌نجومه‌نێکیان دروستکردووه‌و له‌قۆناغى خۆناساندندان و بڕیاریانداوە دواتر راپرسى بکەن. به‌یارملازم عومه‌ر، وه‌ک سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌ى به‌هه‌رێمکردنى سلێمانى، به‌هاوڵاتى وت «به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى خه‌ڵک زۆر باشه، به‌گشتى خه‌ڵک زۆر پڕۆژه‌که‌ى به‌دڵه، به‌داخه‌وه ته‌نیا کێشه‌ى متمانه هه‌یه لاى خه‌ڵکی، که یه‌کێتى و پارتى چه‌ند بێ متمانه‌ییان دروستکرد له‌ناو خه‌ڵکی، گۆڕانیش هه‌ستا ئه‌مه‌ى خه‌ستتر کرده‌وه، که کارێکیان کردووه خه‌ڵک متمانه‌ى به‌که‌س نه‌مێنێت، به‌تایبه‌ت که‌یه‌کێتى و پارتى پرسى لامه‌رکه‌زییان وروژاند‌و دواتر چه‌ندین پۆستیان پێ وه‌رگرت». وتیشی «ئه‌وه‌ى جێى دڵخۆشییه ئێمه که‌سمان هه‌رگیز پۆستى حزبیمان نه‌بووه‌و پڕۆژه‌که‌ش وایه، دواى جێبه‌جێکرنى هه‌رکه‌س ده‌چێته‌وه سه‌ر کاره‌که‌ى پێشترى خۆی». هەروەها وتی «هه‌ر حزبێک پشتیوانیمان لێبکات، ئێمه پێشوازى لێده‌که‌ین». به‌یار ملازم عومه‌ر، پێیوایە زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌که‌ن، وتی «به‌ڵام چونکه سه‌رکردایه‌تى حزبه‌کان له‌گه‌ڵى نین، ناتوانن به‌فه‌رمى رایبگه‌یه‌نن». هەروەها وتی «سه‌رکرده باڵاکانى ناو حزبه‌کان له‌به‌ر ئیمتیازات و به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆیان پشتگیریى ناکه‌ن، ئه‌گینا لایه‌نگران و کادره‌کانیان زۆربه‌ى له‌گه‌ڵمانن و ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى ده‌ڤه‌ره‌که بێت، له‌گه‌ڵیه‌تى و ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى ده‌ڤه‌ره‌که نه‌بێت له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌که‌ش نیه«. له‌ساڵى ٢٠٠٥دا به‌رپرسانى کورد به‌شداربوون، له‌نووسینه‌وه‌ى ئه‌م ده‌ستورەی عێراقداو داوایان لەخەڵکی کرد دەنگ بەدەستورەکە بدەن، رێکخەرانی پرۆژەی بەهەرێمکردنی سلێمانی بەپشتبەستن بەو دەستورە بەکارەکەیان هەستاون. له‌مادده‌ى (١١٩)ی دەستوری عێراقدا هاتووە، هه‌موو پارێزگایه‌ک بۆى هه‌یه داواى به‌هه‌رێمبوون بکات و مافى چاره‌نووسى خۆى دیاری بکات. به‌یار ملازم عومه‌ر وتی «داوا له‌خه‌ڵکی دەکەم ئیراده‌یان هه‌بێت، ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌توانێت سه‌ربکه‌وێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت هاوکێشه‌که پێچه‌وانه بکه‌ینه‌وه‌و خه‌ڵک به‌ده‌نگى خۆى چاره‌نووسى خۆى دیاری بکات». ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی، نزیکەی (٢.٥) ملیۆن کەسە. پاریزگاکە دەوڵەمەندە بەسامانی سروشتی و مرۆیی، گروپەکە دەڵێن ئەو دوو سامانە دەتوانێت سلێمانی وەکو هەرێمێک ببووژێنێتەوە، بەڵام پارێزگاری دەڤەرەکە لەگەڵیدا نیە. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی «من له‌گه‌ڵ گه‌ردوونی بووندام و له‌گه‌ڵ ناوچه‌یی بووندا نیم هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی وتی «من له‌گه‌ڵ گه‌ردوونی بووندام و له‌گه‌ڵ ناوچه‌یی بووندا نیم... ئێمه پێمانوایه سه‌رده‌مى ئه‌وه نه‌ماوه خه‌ڵک به‌ته‌نیا بژى و پێداویستییه‌کانى دابینبکات، بەڵام ئه‌و داوایانه‌ى ئه‌وان رێزلێگیراوه‌و گوێ له‌هه‌موو بیروبۆچونێک ده‌گرین». تائێستا له (7) فراکسیۆنه‌که‌ى ناو ئه‌نجومه‌ن که‌سیان به‌فه‌رمى راى خۆیان رانه‌گه‌یاندووه، تا پشتیوانى پرۆژه‌که بکه‌ن، به‌ڵام لەناو فراکسیۆنەکاندا ئه‌ندام هه‌یه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌که‌دایه. سه‌باح فه‌تاح، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، به‌هاوڵاتى وت «ئەو ئەندامانەی لەگەڵ پڕۆژەکەدان له‌وانه‌یه به‌شى گه‌وره‌ى له‌به‌ر ئه‌و نادادیانه بێت که لەدابه‌شکردنى سه‌روه‌ت و سامانى ئه‌م وڵاتەدا ده‌کرێت». هه‌روه‌ها وتیشى"حزبه‌که‌مان له‌گه‌ڵ پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستانه و تیمى له‌کابینه‌ى 9لى حکومه‌ت دا هه‌یه".
هاوڵاتى پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند:" ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى تاپۆکردنى 700 پارچه زه‌وى بۆ مامۆستایانى زانکۆى سلێمانى ده‌رکردووه". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ى ئه‌یلولى 2020، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند که دواى هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانیان له هه‌موو قۆناغ و دۆخ و داخوازییه یاسایى و کارگێڕیى و ته‌کنیکییه‌کاندا، بۆ ته‌رخانکردن و تاپۆکردنى 700 پارچه زه‌وى بۆ مامۆستایانى زانکۆى سلێمانی، "به‌سوپاسه‌وه بۆ به‌ڕێزان سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکایه‌تیى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیرى شاره‌وانیى و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و سه‌رۆکایه‌تى زانکۆى سلێمانى و سه‌رۆکایه‌تیى شاره‌وانیى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رێتیى گشتیى وه‌به‌رهێنانى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رێتیى ئامارى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رێتیى تۆمارى خانوبه‌ره‌ى سلێمانى و به‌شى پلان و به‌دواداچونى پارێزگاى سلێمانى و ده‌سته‌ى نوێنه‌رایه‌تیى مامۆستایانى زانکۆى سلێمانی، بڕیارى تاپۆکردنى زه‌وییه‌کان له‌لایه‌ن سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه درا". پارێزگارى سلێمانى پیرۆزبایى له مامۆستایانى زانکۆى سلێمانى ده‌کات و ده‌ڵێت"" شاناز و ئاسوده‌ین که توانیمان داکۆکیکارێکى راستگۆ و دڵسۆزبین له‌م دۆسییه‌داو به هیممه‌تى هه‌موو لایه‌ک رێکاره‌کان ته‌واوبکه‌ین و بودجه‌ى جیاکردنه‌وه‌ى زه‌وییه‌کانیش وه‌ک پارێزگارى سلێمانى بگرینه ئه‌ستۆ".
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى عێراق داوایکردوه که نابێت مافى موچه‌خۆران به‌م شێوه‌یه پێشێل بکرێت، ده‌شڵێت، " بایکۆتى مامۆستا له ده‌وام قورسترین نامه‌یه بۆ حکومه‌ت، ده‌وڵه‌تدارى به‌م شێوه‌یه ناکرێت". بڵێسه جه‌بار فه‌رمان، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له نوسینێکدا به‌ناونیشانى "موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به سیاسى کراوه" بڵاویکرده‌وه، و ده‌شڵێت:"رۆژى 26ى ئه‌م مانگه، بانگهێشتى وه‌زیرى دارایى عیراقمان کرد بۆ لیژنه‌ى به‌دواداچون و ستراتیژیه‌ت له‌په‌رله‌مانى عیراق، رونکرایه‌وه کێشه‌ى سیاسى ھه‌ڵپه‌سێردراو له نێوان حکومه‌تى ھه‌رێم و مه‌رکه‌زدا ھه‌یه". ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، له‌و کێشانه حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان بێکه‌م و کوڕى نیه و پشکى به‌رده‌که‌وێت له چاره‌سه‌رنه‌کردنى کێشه‌کان، حکومه‌تى فیدڕاڵیش بێ که‌موکوڕى نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت مافى موچه‌خۆران به‌م شێوه‌یه پێشێل بکرێت ئه‌وان باجه‌که‌ى بده‌ن. هه‌روه‌ها بڵێسه جه‌بار فه‌رمان باسى له‌وه‌شکردوه، "ئاینده‌ى نه‌وه‌ى داھاتو له ده‌ست مامۆستایانه‌و مامۆستاش له‌خه‌مى به‌ده‌ستھێنانى نان و ژیانه، بایکۆتى مامۆستا له ده‌وام قورسترین نامه‌یه بۆ حکومه‌ت، ده‌وڵه‌تدارى به‌م شێوه‌یه ناکرێت". دوێنێ یه‌کشه‌ممه زه‌نگى ساڵى نوێى خوێندن له هه‌رێمى کوردستان لێدرا، به‌ڵام به‌شێک له مامۆستایانى سلێمانی، گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه بایکۆتیان راگه‌یاند و خۆپیشاندانیان ده‌ستپێکرده‌وه. مامۆستایان ناڕازى داواى پێدانى موچه به‌بێ لێ بڕین و پێدانى موچه 30 رۆژ جارێک به‌بێ دواکه‌وتن و پێدانى به‌رزه موچه به‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه ماوه‌ى دو مانگه حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به لێبڕینى 21% موچه دابه‌شده‌کات.
هاوڵاتى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دواهۆشداری دایه حکومه‌تی عێراق تا هێرشه‌کان بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له به‌غدای پایته‌خت رابگرێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 27ى ئه‌یلولى 2020، که‌ناڵی CNN بڵاویکرده‌وه که مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هۆشداری داوه له داخستنی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له به‌غدا گه‌ر "میلیشیاکانی سه‌ر به ئێران به‌رده‌وام بن له به ئامانجگرتنی". که‌ناڵه‌که له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵای حکومه‌تی عێراقه‌وه رایگه‌یاند که هۆشدارییه‌که یه‌کشه‌ممه‌ی رابردوو له میانی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق بووه. سه‌رچاوه‌که ده‌شڵێت: "پۆمپیۆ دواهۆشداری داوه‌ته حکومه‌تی عێراق تا رێوشوێنی جددی بگرێته‌به‌ر بۆ راگرتنی سه‌رجه‌م ده‌ستدرێژییه‌کان بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریکی له به‌غدا".
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان- که‌جه‌که ڕایگه‌یاند، که"به‌رخۆدان و هه‌ڵوێست له‌دژى هێرشه‌کانى سه‌ر هه‌ده‌په ئه‌رکى هێزه دیموکراته‌کان و گه‌لانه". هاوسه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى که‌جه‌که ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که ده‌سه‌ڵاتى فاشیستى ئاکه‌په و مه‌هه‌په به هێرشه‌کانى بۆ سه‌ر هه‌ده‌په هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر پێ بمێنێته‌وه. ڕاگه‌یه‌نراوى هاوسه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان- که‌جه‌که: “ده‌سه‌ڵاتى فاشیستى ئاکه‌په و مه‌هه‌په بۆ ته‌سفیه‌کردنى تێکۆشانى ئازادیى گه‌لى کورد له که‌سایه‌تى هه‌ده‌په-دا له‌دژى سیاسه‌تى دیموکراتیکى کورد و تورکیا هێرشێکى نوێى قڕکردنى سیاسى ده‌ستپێکردووه، پشتگیریى گه‌لى کوردى له ٦-٧-٨ى تشرینى یه‌که‌مى ٢٠١٤ له‌دژى داعش وه‌ک بیانوو ده‌هێنێته‌وه، له چالاکیه‌کانى پشتگیری‌کردن له به‌رخۆدانى کۆبانێ‌دا ئه‌ندامانى هه‌ده‌په کوژران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌ندامانى هه‌ده‌په دادگایى بکه‌ن، ده‌یانه‌وێت هێزى دژه فاشیزم له‌ناوببه‌ن و تۆڵه‌ى شکستى داعش بکه‌نه‌وه، ئاشکرا بووه که ده‌سه‌ڵاتى ئاکه‌په و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پشته‌وانى به‌هێزى داعشن. پلانى چۆکپێدادان ته‌یب ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاتى ئاکه‌په له هاوینى ٢٠١٤ دا پلانى چۆکدادانیان ئاماده کرد، داعش‌یش هێرشه‌کانى له‌دژى کورد، باشور و ڕۆژئاواى کوردستان زیاد کرد، ئێستاش زۆر به ئاشکرایى ده‌بینرێت که ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئاکه‌په به شێوه‌یه‌کى هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هێرشه‌کانى داعش پلانى چۆکپێدادانى ده‌ستپێکردووه، پلانى چۆکپێدادان له کۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ى له ٣١ى تشرینى ٢٠١٤ دا په‌سه‌ندکرا و هه‌نگاو به هه‌نگاو پراکتیزه‌کرا، هه‌ڵوه‌شاندن و وێنرانکردنى شاره کوردیه‌کان له چوارچێوه‌ى پلانى چۆکپێداداندا ئاماده‌کران، هێرشه‌کانى سه‌ر هه‌ده‌په و فشارى فاشیسته‌کان له‌سه‌ر گه‌لى کورد له چوارچێوه‌ى ئه‌و پلانه‌دا ئاماده‌کران، کۆمه‌ڵکوژیى ئامه‌د له ٥ى وحوزه‌یراندا، کۆمه‌ڵکوژیى سوروج له ٢٠ى ته‌موزدا و کۆمه‌ڵکوژیى گاراى ئه‌نقه‌ره له ١٠ تشرینى یه‌که‌مى ٢٠١٥ دا له لایه‌ن میتى ناو داعش ئه‌نجامدران، هاوپه‌یمانى فاشیستى ئاکه‌په و مه‌هه‌په له‌گه‌ڵ چه‌ته‌کانى هێرشیان کرده سه‌ر گه‌لان. تاکه به‌رنامه‌یه‌کى ده‌سه‌ڵاتى ئاکه‌په و مه‌هه‌په هه‌یه، ئه‌وه‌ش دوژمنایه‌تیکردنى گه‌لى کورده، له‌به‌رئه‌وه‌ش زۆر پێویسته، که هێزه دیموکراته‌کان و هێزه سیاسیه‌کانى کورد په‌یوه‌ندیه‌کانیان فراوان و به‌هێز بکه‌ن، ئه‌گه‌ر نایانه‌وێت نۆره‌ى ئه‌وانیش بێت، پێویسته هه‌موو که‌سانى دژى فاشیزمى ئاکه‌په و مه‌هه‌په کۆتایى به ده‌سه‌ڵاتى فاشیست بهێنن، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته یه‌کێک له لاوازترین ده‌سه‌ڵاته‌کان له مێژووى تورکیادا، یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ى که له‌سه‌ر پێ ماوه‌ته‌وه به‌ته‌نها ئه‌وه‌یه که هێزه‌کانى دژه‌فاشیست ناتوانن له ده‌ورى یه‌کترى کۆببنه‌وه و تێ‌بکۆشن. به هێرشه‌کان له‌سه‌ر پێ ده‌مێننه‌وه دواى هێرشى قڕکه‌ر له‌سه‌ر هه‌ده‌په بۆ ئه‌وه‌ى لاوازى خۆیان بشارنه‌وه هێرش ده‌که‌نه‌وه، باشترین نمونه‌ش بۆ ئه‌وه هێرشى سه‌ر دایکانى شه‌ممه بوو، هێرشى قڕکه‌ر له‌سه‌ر هه‌ده‌په ئه‌نجامى ئه‌و لاوازیه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌رچه‌ند فشاریش بکه‌ن، هێزه دیموکراته‌کان، هه‌ده‌په و گه‌لى کورد له به‌رانبه‌ر فشاره‌کانى سه‌ریان دانانه‌وێنن، ژن و گه‌نجان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه سه‌رى خۆیان دانانه‌وێنن، له‌گه‌ڵ هێرشه‌کان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فاشیسته هێشتاش لاوازه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌موو کاتێک ترس دروست ده‌که‌ن و هه‌وڵیانداوه ده‌سه‌ڵاتى خۆیان له‌سه‌ر پێ بهێڵنه‌وه، به ترس ناتوانن ترسه‌که‌یان له‌ناوببه‌ن، فشارى فاشیست له ناو وڵات‌دا و سیاسه‌تى شه‌ێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى به‌رته‌سک کردووه‌ته‌وه و تا به‌ر لێوارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه چووه. فاشیم به تێکۆشانى گه‌لان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه نابێت که‌س داواى شتێک له‌م ده‌سه‌لاته بکات و متمانه‌ى پێ بکات، له‌دژى فاشیزم پێویسته به ته‌نها به‌رخۆدان هه‌بێت، ئه‌وه بۆ هاوپه‌یمانیه‌کى دژه فاشیست زۆر گرنگه، به به‌رخۆدان هێزى فاشیست ده‌شکێت، کاتێک فاشیزمى ئاکه‌په و مه‌هه‌په هه‌ڵبوه‌شێت، ڕێگا بۆ دیموکراسى ده‌کرێته‌وه، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ى که ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان و باخچه‌لى بڕۆن هیچ ناگۆڕێت، تێگه‌یشتنێکى هه‌ڵه‌یه، کاتێک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، سیاسه‌ته‌کانیشى تێکده‌شکێن، له‌ناوچوونى ده‌سه‌ڵاتى ئاکه‌په و مه‌هه‌په ده‌بێته هه‌نگاوێکى شۆڕشگێرانه و دیموکراتی. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فاشیسته لاوازه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌م له ناوخۆ و هه‌م له ده‌ره‌وه لاوازه، هه‌نگاوى ‘هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى فاشیزم و جێگیرکردنى دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى ده‌ستیپێکردووه، ئه‌م هه‌نگاوه نه‌ک ته‌نها بۆ گه‌لى کورد، به‌ڵکو بۆ گه‌لانى تورکیا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست هه‌نگاوى دیموکراسى و ئازادى ده‌بێت، سه‌ره‌تا ژن و گه‌نجان پێویسته گه‌لى کورد، هێزه دیموکراته‌کان و گه‌لانى تورکیا پێکه‌وه له‌دژى فاشیزم تێکۆشان فراوان بکه‌ن، فاشیزم به تێکۆشانى گه‌ل هه‌ڵده‌وه‌شێت، به ڕژانه ناو گۆڕه‌پان و شه‌قامه‌کانى ژن و گه‌نجان و گه‌ل هه‌ڵده‌وه‌شێت، پێویست ناکات که به ملیونان که‌س له ناوه‌ندێک به ته‌نها کۆببنه‌وه، هه‌ر که‌سێک ئه‌گه‌ر له گه‌ڕه‌که‌که‌ی، له کۆلانه‌که‌ى له‌دژى فاشیزم هه‌ستێته سه‌ر پێ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له ماوه‌یه‌کى که‌مدا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، فاشیزم وه‌ک قه‌سرى قاچاخ، شاتووى کاغه‌زین هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. فاشیزم هه‌وڵ ده‌دات گه‌لى کورد و هێزه دیموکراته‌کان له‌ناوببات، به‌م شێوه‌یه ده‌یه‌وێت درێژه به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ى بدات، له‌به‌رئه‌وه له‌به‌رانبه‌ر هێرشه‌کان پێویسته مرۆڤ هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه نه‌نێت، به پێچه‌وانه‌وه پێویسته تۆڕه‌ییه‌که گه‌وره بکرێت و تێکۆشان فراوان بکرێت. ‘وه‌ستانه‌وه له‌دژى هێرشه‌کانى سه‌ر هه‌ده‌په ئه‌رکى هه‌موو مرۆڤێکى دیموکرات و گه‌لانه’ پێویسته ژنانى کورد به ڕۆحى ئازاد ڕۆڵى پێشه‌نگایه‌تى ببینن که گه‌لى کورد و گه‌لانى تورکیا له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ستێننه سه‌رپێ، پێویسته گه‌نجانى کورد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنى فاشیزمم هه‌موو کۆڵان و گه‌ڕه‌ک و گۆڕه‌پانه‌کانیان بۆ گۆڕه‌پانى چالاکى بگۆڕن، له باکورى کوردستان و تورکیا به عه‌قڵیه‌ت و ڕۆحى سه‌رهه‌ڵدان به ده‌یان ساڵ به‌شدارى له تێکۆشان‌دا بکه‌ن. هێرشه‌کانى دژى هه‌ده‌په ته‌نها له دژى گه‌لى کورد نین، ئه‌و هێرشانه له دژى لایه‌نه بڕواداره‌کان، که‌مینه‌کان و هیزه دیموکراته‌کانه که له ژێر چه‌ترى هه‌ده‌په‌دا کۆبوونه‌ته‌وه، بۆیه وه‌ستانه‌وه له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانى دژى هه‌ده‌په ئه‌رکى هه‌موو گه‌ل و هێزه دیموکراته‌کانه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له دژى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته که به رێگاى به‌رده‌وامیدان به قڕکردنى سیاسی، هێزه دیموکراته‌کان ده‌خاته زیندانه‌وه، بانگ له گه‌لانى تورکیا ده‌که‌ین که به دروشمى ‘کاتى به‌رجه‌سته‌کردنى ئازادیه’ تێکۆشانیان گه‌وره بکه‌ن. بانگه‌وازیه‌کیش ئاڕاسته‌ى ژنان و گه‌نجان و به گشتى گه‌لى کورد و هێزه دیموکراته‌کان به تایبه‌تى ده‌که‌ین که ڕووبه‌ڕووى فاشیزم ببنه‌وه و ده‌سه‌ڵاتى فاشیستى ئاکه‌په – مه‌هه‌په که له‌سه‌ر بنه‌ماى تۆقاندن بونیادنراوه، هه‌ڵبوه‌شیننه‌وه، کات، کاتى هه‌ڵوه‌شاندنى فاشیزمه، کاتى به‌دیهێنانى دیموکراسى و چه‌سپاندنى یه‌کسانیه”.
هاوڵاتى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌به‌غدا کۆبوونه‌وه و پرسى دۆخى ئه‌منی، به‌ئامانجگرتنى نوێنه‌رایه‌تییه دبلۆماسییه‌کان و هێزه بیانییه‌کان کردووه‌و پشتیوانى رێکه‌وتننامه‌ى ستراتیژى عێراق و ئه‌مریکان. له‌و کۆبونه‌وه‌پیه‌دا که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 27ى ئه‌یلولى 2020 ئه‌نجامددرا هۆشداریاندا له خراپتربوونى دۆخى ئه‌منى به‌هۆى بوونى ژماره‌یه جوڵه‌ى سه‌ربازى هاوشێوه‌ى راگه‌یاندنى جه‌نگ له‌کاتێکدا عێراق جگه له جه‌نگى تیرۆر له هیچ جه‌نگێکى دیکه‌دا نیه. نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، به‌ئاماده‌بوونى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران، محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و فائق زێدان سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى عێراق له‌باره‌ى دۆخى سیاسى و ئه‌منى و کاردانه‌وه مه‌ترسیداره‌کانى په‌یوه‌ست به دۆخى ئێستا گفتوگۆیانکردوه. هه‌روه‌ها سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى عێراق جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که به‌ئامانجگرتنى بنکه مه‌ده‌نى و سه‌ربازییه‌کان، به‌رده‌وامى هه‌ڵمه‌ته‌کانى کوشتن و رفاندنى چالاکوانان پێشێلکردنى سه‌روه‌رى عێراقه وکاریگه‌رى له‌سه‌ر ناوبانگى وڵات ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ى کارنامه‌ى په‌سه‌ندکراوى حکومه‌ته‌که که خواستى ئه‌وه‌ى هه‌یه شکۆى ده‌وڵه‌ت بپارێزێت و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت به‌ڕێوه‌به‌رێت. باس له‌وه‌شکراوه، به‌رده‌وامى تێکچونى دۆخى ئه‌منی، کاریگه‌رى و زیان به ئابورى عێراق ده‌گه‌یه‌نێت و سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌یرانانه‌ش قوڵتر ده‌کاته‌وه که به‌هۆى کۆرۆنا و دابه‌زینى به‌هاى نه‌وته‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه، بۆیه جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه که عێراق له‌هیچ دۆخێکى جه‌نگدا نیه و ته‌نها جه‌نگى له‌گه‌ڵ "تیرۆردا" هه‌یه که وڵاتى وێرانکردوه‌و ئومێده‌وارن سه‌رجه‌م هێزه‌کان یه‌ک ده‌نگ بن له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسییه‌دا. هاوکات، سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى عێراق ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ڕو، عێراق له‌قۆناغى جه‌نگدا نیه و نابێت هیچ لایه‌نێک هاوشێوه‌ى قۆناغى جه‌نگ مامه‌ڵه بکات، له‌هه‌مانکاتیشدا ده‌ستوه‌ردان له‌کاروبارى ناوخۆیى وڵات له‌لایه‌ن هه‌ر ده‌وڵه‌تێکه‌وه بێت ره‌تده‌که‌نه‌وه و هه‌روه‌ها کردنى عێراق به گۆڕه‌پانى یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى ململانێکانیش ره‌تده‌که‌ینه‌وه، بۆیه داوا له هێزه سیاسییه‌کان ده‌که‌ین پشتیوانى هه‌وڵه‌کانى حکومه‌ت بن بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى خاکى عێراق. به‌شداربوانى کۆبوونه‌وه‌که پشتیوانى خۆیان بۆ هێشتنه‌وه‌ى چه‌ک له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت ده‌ربڕیوه، بۆ ئه‌وه‌ى رێگربێت له دوباره‌بوونه‌وه‌ى هێرشکردنه سه‌ر نوێنه‌رایه‌تییه دبلۆماسییه‌کان که‌به‌گوێره‌ى بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه ئه‌رکى عێراقه ئه‌وان بپارێزێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش دووپاتکراوه‌ته‌وه که" پشتیوانى له‌به‌رده‌وامى هه‌نگاوه‌کانى گفتوگۆى ستراییژى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌که‌ین له‌بواره‌کانى ئابورى و سه‌ربازى و ئه‌منیدا، له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانى حکومه‌ت ده‌بین بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ى یاساى چاکسازى و رێکخستنه‌وه‌ى یه‌که‌ى ژمێریارى هاوبه‌شى سه‌ربازی، بڕیاردرا یه‌که‌ى هاوبه‌شى ژمێریارى 70 و 80 بخرێته‌سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وردبینى و پێداچوونه‌وه به‌خزمه‌تى سه‌ربازى سه‌رجه‌م هێزه‌کانى سه‌ر به‌و یه‌کانه بکرێت. وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا که وێنه‌یه‌کى بۆ "هاوڵاتى" نێردراوه ئاماژه به‌وه کراوه که له، رۆژى 21ى ئه‌یلولى 2020 پاڵپشت به جێبه‌جێکردنى مادده‌ى ده‌یه‌م له‌یاساى چاکسازى حکومه‌تى هه‌رێم، بۆ رێکخستنه‌وه‌ى یه‌ک یه‌که‌ى ژمێریارى هاوبه‌شى سه‌ربازی، به واژووى شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیارى رێکخستنه‌وه‌ى یه‌که ژمیریاریه‌کانى یه‌که‌ى 70 و 80ى درا، هاوکات به‌پێى بڕیاره‌که یه‌که‌ى هاوبه‌شى ژمێریارى بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌کان خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که، هاوتاى هێزه هاوبه‌شه‌کانى سه‌ربه وه‌زاره‌ت، ته‌واوى مووچه‌و بودجه‌ى هه‌ردوو یه‌که‌کانى 70 و 80 له‌رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ژمێرکارى بودجه‌و به‌رنامه‌کان ( ژمێریارى سه‌ربازی) له‌ژێر ووردبینى فه‌رمانگه‌ى چاودێرى دارایى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌بێت به ئاماژه کردن به " مادده‌ى 3 ناو یاساى ژماره 19 ى ساڵى 2007ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه". هاوکات، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رونیکردوه‌ته‌وه که به جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌که به‌پێى مادده 10ى یاساى چاکسازی، فه‌رمانگه‌ى چاودێرى دارایى به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ میلاکاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بودجه‌و ژمێرکارى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری، له‌ژێر رۆشناییى فه‌رمانى وه‌زیرى پێشمه‌رگه ووردبینى و پێداچوونه‌وه به‌خزمه‌تى سه‌ربازى سه‌رجه‌م هێزه‌کانى سه‌ر به‌و یه‌کانه ده‌کرێت، هه‌روه‌ک دۆسیه‌ى که‌سى بۆ ته‌واوى هێزه‌کان به‌هه‌موو پێدوایستییه یاساییه‌کانه‌وه دروستده‌کرێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق، دۆخى ئه‌منیى گفتوگۆیان له‌باره‌ى مه‌ترسییه‌کانى داعش کرد و مه‌ترسى لێکه‌وته‌کانى هێرشى چه‌کدارى سه‌ر باڵوێزخانه‌کان تاوتوێکرا. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 27ى ئه‌یلولى 2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق کرد. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى ئه‌منیى عێراق، چالاکیى چه‌کداریى دژى باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تییه‌کانى وڵاتان له به‌غدا و مه‌ترسى و لێکه‌وته‌کانى، هه‌ڕه‌شه‌کان و جموجووڵى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان به‌تایبه‌تى له ناوچه‌کانى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوور و ئه‌رکى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق، تاوتوێ کران. هاوکات، جه‌ختیان له پێویستى و کارکردن بۆ پاراستنى ئاسایشى باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تییه‌کانى وڵاتان له به‌غدا و گرنگیى هاوکارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و چالاکییه‌کانى داعش تا دڵنیابوونه‌وه له له‌ناوبردنى یه‌کجارییان، کرده‌وه.
هاوڵاتى دابان محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان یاداشتێكی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایەتی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند، گۆڕینی سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنی گۆڕان بۆ رازیكردنی دڵى پارتی بێت هیچ نرخێکی نیه. دابان محەمەد، لەگەڵ شەش پەرلەمانتاری دیکەی فراکسیۆنەکەی لە زۆربەی پرسەکاندا هاوهەڵوێستن و بە گروپی حه‌وت ناسراون، له به‌شێكی یاداشته‌كه‌دا دەڵێت: "یه‌كه‌م وەک نوێنەرێکی خەڵکی کوردستان بە گشتی و نوێنەری گۆڕانخوازان بە تایبەتی دەبێ ئەو وێنەیە روونبکەمەوە کە دوور لە ویستی خۆمان لە میدیا درا بە پرۆسەی هەڵبژاردنم بە سەرۆکی فراکسیۆن و رێگریەکانی رێکخەری گشتی لەو روەوە. دووەم: بۆ ئەمرۆ و سبەینێ و دەیان ساڵی تر، گرنگە روون بێ کێ بەرپرسانە و کێش نابەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵ ئەمانەتی گۆڕان کردوە". دەقی یاداشتەکە: سەبارەت بە سەرۆکایەتی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان. ئامانج لە یاداشتکردنی ئەم دێڕانەی خوارەوە دو شتە؛ یەکەم: وەک نوێنەرێکی خەڵکی کوردستان بە گشتی و نوێنەری گۆڕانخوازان بە تایبەتی دەبێ ئەو وێنەیە رونبکەمەوە کە دور لە ویستی خۆمان لە میدیا درا بە پرۆسەی هەڵبژاردنم بە سەرۆکی فراکسێۆن و رێگریەکانی رێکخەری گشتی لەو روەوە. دووەم: بۆ ئەمرۆ و سبەی و دەیان ساڵی تر، گرنگە رون بێ کێ بەرپەسانە و کێش نابەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵ ئەمانەتی گۆڕان کردوە. له ماوه‌ى ڕابردودا، بەهەر هۆکارێک كاك عه‌لى حه‌مه ساڵه‌ح ده‌ستى له سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان كێشایه‌وه، له رۆژی 30_8_2020 له كۆبونه‌وه‌یه‌كى فه‌رمیدا، به ئاماده‌بونى، به‌ڕێزان ڕێكخه‌رى گشتى، ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ئه‌ندامانى فراكسیۆنى گۆڕان، به‌ڕێز ڕێكخه‌رى گشتى بڕیاریدا، ڕۆژى 31_8_ 2020 كاتژمێر 11 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت. پێش وادەی هەڵبژاردنەکە ده‌ستێوه‌ردانى ئاشكرا و زه‌ق كرا، تۆمه‌ت به‌خشرایه‌وه دژى به‌شێك له فراكسیۆن! فشارى زۆر، به‌كارهێنانى ڕێگاى ناشه‌رعى و هه‌ڕه‌شه و ته‌نانه‌ت ئیمتیاز و به‌خشین، بەرامبەر ئەو بەرێزانەی کە پێیان وابو پشتیوانی بەندە دەکەن، هەمو ئەوانە كاریان له هاوڕێكانم نه‌كرد. کە زانرا لانیکەم ۷ دەنگی مسۆگەر هەیە کە بەندە، بە سەرۆکی فراکسێۆن هەلدەبژێرێ به‌بڕیارى به‌ڕێز ڕێكخه‌رى گشتى هه‌ڵبژاردن ڕاگیرا، له‌كاتێكدا سكرتێرى كاروبارى ژوره‌كان موكوڕبو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، ژورى هه‌ڵبژاردنى گۆڕان ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا. به‌ناچارى! به‌پێى ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و په‌یڕه‌وى ناوخۆى فراكسیۆن، دواى 10 ڕۆژ له چاوه‌ڕوانى له ڕۆژی 7_9_2020 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام درا، به‌نده و ئاشنا عه‌بدوڵا و جه‌لال محه‌مه‌د، به سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌رى فراكسیۆن هه‌ڵبژێردراین. دۆخه‌كه ئاسایى بوه‌وه، زۆربه‌ى به‌رپرسان له په‌رله‌مان، حكومه‌ت و پارێزگا و ئیداره خۆجێیه‌كان، حزب و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كان پیرۆزییان لێكردین، له ئاستى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش، سكرتێرى جڤاتى نیشتمانى و وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، مێدیاى فه‌رمى گۆڕان و زۆرینه‌ى به‌رپرسان پیرۆزباییان كرد. له ڕێگه‌ى پابه‌ند نه‌كردنى 5 له هاوڕێیانمان له فراكسیۆن، كێشه‌كەیان بردە ناوهۆڵى په‌رله‌مان و کۆبونەوەکانی، هه‌وڵى له‌تكردن و په‌رتكردنى فراكسیۆن درا، ((ئه‌و هاوڕێیانه‌ى ئه‌م هه‌وڵه‌یاندا ته‌ئكیدیان ده‌كرده‌وه ته‌نیا گوێ له ڕیكخه‌رى گشتى ده‌گرن، بەمانایەکی تر بە قسەی رێکخەری گشتی وادەکەن)). له هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتى و دروستنه‌بونى ئاڵۆزى، هۆڵى په‌رله‌مانمان به‌جێ هێشت، بۆ ماوه‌ى سێ هه‌فته‌ش هه‌مان حاڵه‌ت چه‌ند باره بوه‌وه. به بێده‌نگى له چاوه‌ڕوانى چاره‌سه‌ردا بوین. له‌سه‌ر داواى به‌ڕێزان ڕێكخه‌رى گشتى و ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن، بۆ چاره‌سه‌ر داواى هه‌ڵبژاردنێكى دیكه‌یان كرده‌وه، وه‌ك به‌ڕێز ڕێكخه‌رى گشتى وتى: ته‌نیا بۆ له‌حیمكردنه‌وه‌ى ئه‌و 5 هاوڕێیه‌مانه و پرۆسه‌یه‌كى ڕوكه‌ش و نهێنى ده‌بێت، له 21_9_2020 هه‌ڵبژاردن كرا، لەو نێوانەدا هەمو هەوڵیاندا دەنگێک لە پشتیوانانی ئێمە کەم بکەنەوە و کردیان، کاندیدی بەرامبەریشیان لە برایەکمەوە گۆڕی بۆ خوشکێکم بۆ ئەوەی دوایی مادەیەکی دەستوری گۆڕان بە نا دەستوری بەکار بهێنن، ئەوەشیان کرد. ده‌نگدان 6 به 6 یه‌كسان، هه‌ر له‌وێدا پرۆسه‌كه‌مان به‌جێ هێشت، له دو نوسراوى فه‌رمیدا و پاڵپشت به ده‌قى ده‌ستورى و په‌یڕه‌وى، ده‌ره‌نجامه‌كانیمان ڕه‌تكرده‌وه.نەک لەبەر ئەوەی کە سەرۆکایەتی فراکسێۆنمان زۆر لا مەبەست بێت، بەڵکو، لەبەر ئەوەی کە بۆچی رێکخەری گشتیی فەرق لە نێوان دو پەرلەمانتاری حزبەکەیدا دەکا؟! ئایا مەسەلە دەستەگەرییە؟ ئایا مومکینە مامەڵە لەگەڵ گۆڕان وەک بزتنەوەیەکی سیاسیی بكرێ بەم نەفەسە؟! ئایا دەبێ رێکخەری گشتی هەمو گۆڕان بە تەکەتول و گروپی خۆی بزانێ یا چەند کەسێک ؟! بۆ منیش و هاورێکانیشم لە فراکسێۆن ئەم مامەڵەیە ئێجگار نەشیاو و دورە لە فکر و بنەما بنچینەییەکانی گۆڕانی نەوشیروان مستەفا، مامەڵەیەکە دەتگەیەنێتە بنبەستی ئەوەی کاتێک هەڵسورا و یا وەزیر یا پەرلەمانتاری گۆڕان کێشەیەکی هەبێ دەبێ بیباتە لای رێکخەری گشتی ، ئەی ئەگەر رێکخەر خۆی کێشەبێت بیبات بۆ کوێ؟! دەمەوێ بۆ دەنگدەرانم و گۆڕانخوازان جەخت لەوە بکەمەوە سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان، گرنگى و بایه‌خى تا ئه‌و جێگه‌یه هه‌یه، بتوانێت نوێنه‌رایه‌تى ڕاسته‌قینه‌ى خه‌ڵك بكات، به‌رگرى له‌و بنه‌مایانه بكات كه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى له‌سه‌ر دروست بوه، په‌رله‌مانتارانى ئازاد و ئازایانه بتوانن كارى په‌رله‌مانیان ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ڵسوڕاوان و ده‌نگده‌ران و هه‌وادارانى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ش به شانازییه‌وه په‌نجه بۆ نوێنه‌ره‌كانیان درێژ بكه‌ن، لەوە بترازێ و بێتە سەر ئەوەی ببێتە پێگەیەکی حزبی دەست و دەم بەستراو، بۆ ڕازیکردنی دڵی پارتی بێت، هیچ نرخێکی نیە و ناشبێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان زه‌نگى ده‌ستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندنى 2020-2021 ى لێدا. مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سوپاسى مامۆستایانى کوردستانى کرد که به‌رده‌وامن له خزمه‌تکردنى وڵاته‌که‌یان . هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"قوتابیانى خۆشه‌ویست داواتان لێده‌که‌م ھیچ که‌س و هیچ شتێک وڵاته‌که‌تان و مێژووه پێ سه‌ره‌وه‌رییه‌که‌تان له‌به‌رچاو ناشیرین نه‌کات، ئه‌رکى ئیوه‌یه پارێزه‌رى ده‌سکه‌وته‌کان بن". هاوکات، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى دارایى به‌ڵام به پێى توانا به‌رده‌وام ده‌بن له جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌کان . له ڕێوڕه‌سمى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خوێندنى ساڵى نوێ، ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده، سوپاسى سه‌رۆکى حکومه‌تى کرد، که بڕى 540 ملیۆن دینارى وه‌ک بودجه بۆ پێداویستییه پزیشکییه‌کان وله‌به‌رچاوگرتنى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له قوتابخانه‌کان ته‌رخان کردووه.