نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر ئەرکە دیپلۆماسییەکان و بنکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئامادەشن هاوکاریی عێراق بکەن بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری. نێچیرڤان بارزانی، لە تویتێکدا، پاڵپشتیی هەوڵی سەرکردە عێراقییەکان دەکەن بۆ رێگریکردن لەو هێرشانە. ئامادەی هاوکارین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵات‌دا. لە ماوەی رابردوودا هێرشەکان بۆ سەر شاندە دیپلۆماسییەکان و تەقینەوەکان لە بەغدا زیادیانکردووە. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، لەگەڵ بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق بە مووشەک دەکرێنە ئامانج، زۆر جاریش گرووپە چەکدارە نزیکەکان لە ئێرانەوە بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەکرێن. لە 15ـی ئەم مانگەش لە بەغدا بۆمبێک بە کاروانێکی شاندی دیپلۆماتکارە بەریتانییەکان لە رێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا تەقییەوە. دەقی توویتەکەی نێچیرڤان بارزانی: بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێریی دوایین هێرش و هەڕەشەکان دژی ئەرکە دیپلۆماسییەکان و بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکەین کە عێراقییەکان لە "تیرۆر" دەپارێزن. پاڵپشتی لە هەوڵی سەرکردە عێراقییەکان بۆ رێگەگرتن لە هێرشی زیاتر دەکەین و ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات‌دا.
ھاوڵاتی نەجمەدین کەریم پاریزگاری کەرکوک لە سێیەمین سالیادی ریفراندۆمدا رایگەیاند دەکرێت ھەنگاوەکانی داھاتوو لەسەر ریفراندۆم بنیات بنرێت. نەجمەدین کەریم یەکێک بوو لە پشتگیریکارانی ئەنجامدامی ریفراندۆم لە کەرکوک بەلام دوای سەرنەکووتنی رپسەکەو گەرانەوەی حکومەتی عێراق بۆ کەرکوک لە 16ی تشرینی یەکەمی 2017، نەجمەدین کەریمو بەشیکی تری بەرپرسان شارەکەیان بەجێھێشت. نەجمەدین کەریم لە راگەیەنراوێکدا وتی "پڕۆسەی گشتپرسی زەرورەتێکی نەتەوەیی بوو بە ئاڕاستەی نیشاندانی خواستی گەلەکەمان بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوکات هەنگاوێکی مێژوویی بوو، بۆ ڕەتکردنەوەی ئەەو غەدرە مێژووییە، کە زیاتر لە سەدەیەك بەرامبەر بە گەلەکەمان ئەەنجامدراوە". ھەروەھا وتی "ئەەم پرۆسەیە وەك فاکتەرێکی نەتەوەیی بۆ پرسی نەتەوەیی گەلەکەمان دەمێنێتەوە و دەکرێت هەنگاوەکانی داهاتوومانی لەسەر بنیادبنێن لە بەردەم جیهاندا"
هاوڵاتى وه‌زیرى رۆشنبیرى حکومه‌تى هه‌رێم پێدانى ژماره‌ى سپاردنى کتێب ناوه‌ندى ده‌کات و لیژنه‌یه‌کى ناوه‌ندى له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى بۆ دروستده‌کات. رۆژى ٢٤ ى ئه‌یلولى ٢٠٢٠ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان به‌فه‌رمانى ژماره ٣٠٧٧ له ٢٤/٩/٢٠٢٠ پاڵپشت به رێنمایى ژماره ( ٦) ى ساڵى ١٩٩٩ بڕیاریدا پێدانى ژماره‌ى سپاردن بۆ چاپى کتێب بکرێت به شێوازێکى مه‌رکه‌زى و ته‌نها له‌ڕێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کتێبخانه گشتییه‌کانه‌وه ده‌درێت. حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید، وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوانى حکومه‌تى هه‌رێم له فه‌رمانه‌که‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که " پێش پێدانى ژماره‌ى سپاردن، کتێبه‌که له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌کى پسپۆڕه‌وه پێداچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌کرێت و دواتر ئه‌و ژماره‌یه‌ى ده‌درێتێ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌م نزیکانه‌دا ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ستبه‌کار ده‌بێت".
ھاوڵاتی مه‌سعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سێھەمین ساڵیادی ریفراندۆمدا وتی "خۆ ناچەمێنین". ئەوەش ھەمان ئەو دروشمە بوو کە لە کاتی ریفراندۆمەدا بەرزی کردبوویەوە. بارزانی ئەمڕۆ 25ی ئەیلول لە ساڵیادی ریفراندۆمدا لە تویتێکدا کە بە ئینگلیزی بڵاویکردۆتەوە نوسیویەتی "خۆ ناچەمێنین". دوای ئەم تویتە میدیاکانی سەر بە پارتی بە گرنگەوە باسی ئەو تویتە دەکەن. کەناڵی کوردستان 24 کە مەسرور بارزانی کوڕی مەسعود بارزانی خاوەنداریتی دەکات نوسیویەتی بارزانی "گه‌وره‌ترین شانازییه‌ك كه به ژیانییه‌وه ده‌یكات، ئه‌و ژیانه پێشمه‌رگانه‌یه". ھەروەھا راگه‌یانداوێکی بلاوکردۆتەوە بەناوی راگەیاندنی 'ئۆفیسی مه‌لا مسته‌فا بارزانی'، بە ناونیشانی "ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی.. شكۆ و شانازی"
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٠٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٥٢١ چاکبوونەوە و ٢٥ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٠٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٦٥ لە دهۆک، ٢٥٠ لە هەولێر، ١١٣ لە سلێمانی، ٣٢ لە گەرمیان، ٣١ لە هەڵەبجە، ١٥ لە راپەڕین." ئاماژە بەوەشکراوە، "٥٢١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢٢٦ لە دهۆک، ١٩٤ لە هەولێر، ٣٣ لە هەڵەبجە، ٣١ لە سلێمانی، ٢٩ لە گەرمیان، هەشت لە راپەڕین." ئەوەش خراوەتەڕوو، "٢٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە ١١ لە سلێمانی، شەش لە دهۆک، چوار لە هەولێر، چوار لە راپەڕین." بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٤٤ هەزار و ٦٩٥ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٨ هەزار و ٦٧٤ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٦١٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە
هاوڵاتى ته‌ندروستى هه‌ولێر رونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ى ڕاپه‌ڕینى منداڵان بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و باڵه‌خانه‌ى نۆژه‌نکراوه‌ته‌وه به‌شێک ده‌بێت له نه‌خۆشخانه‌ى ڕاپه‌ڕین و بۆ خزمه‌تى که‌رتى گشتى و منداڵان ده‌بێت به‌شێوه‌ى بێ به‌رامبه‌ر. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى ئه‌یلولى 2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، وه‌کو ڕون و ئاشکرایه که نه‌خۆشخانه‌ى ڕاپه‌رینى منداڵان له ساڵى 2005ه‌وه له خزمه‌تى هاوڵاتیان دابوه بۆ چاره‌سه‌رکردنى منداڵانى نه‌خۆشى شارى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری. له‌م ساڵانه‌ى دوایى به‌هۆى زۆربونى ژماره‌ى نه‌خۆش و ڕوتێکردنى نه‌خۆش له شار و شارۆچکه جیاوازه‌کان و که‌مى ژماره‌ى قه‌ره‌وێڵه‌کان له‌م نه‌خۆشخانه‌یه که به تایبه‌ت له وه‌رزى زستان نه‌خۆشێکى زۆر ده‌خه‌وێندران له‌م نه‌خۆشخانه‌یه.. بۆیه له لایه‌ن خێرخوازێکه‌وه ده‌ستکرا به پڕۆژه‌ى دروستکردنى بینایه‌کى نوێى و سه‌رمیانه له نێو نه‌خۆشخانه‌ى ڕاپه‌رین که ده‌بێته به‌شێک له‌نه‌خۆشخانه تاوه‌کو بتوانرێت شوێنى زیاتر بڕه‌خسێنرێت بۆ نه‌خۆشى خه‌وێندراو له‌م نه‌خۆشخانه‌یه." راشیگه‌یاند،" دوپاتى ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه به تایبه‌ت بیناى نوێى نۆژه‌نکراو له خزمه‌تى نه‌خۆشان ده‌بێت به بێ به‌رامبه‌ر و هه‌روه‌ها به‌شێکه له نه‌خۆشخانه‌ى ڕاپه‌رین و ئه‌و هه‌واڵانه دورن له ڕاستى که باسى گۆڕینى بۆ که‌رتى تایبه‌ت ده‌که‌ن." ده‌رباره‌ى ناوى باڵه‌خانه نوێیه‌که‌ى ناو نه‌خۆشخانه، ته‌ندروستى هه‌ولێر رونیکردوه‌ته‌وه،"هه‌ر کاتێک خێرخوازێک یاخود سه‌رمایه‌دارێک باڵه‌خانه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌ک یا بنکه‌یه‌کى ته‌ندروستى یا هه‌ر بینایه‌ک دروستبکات له‌سه‌ر داواى خۆیان هه‌ر ناوێک داوابکرێت وه‌رده‌گیرێت و داده‌نرێت بۆ بیناکه، به‌ڵام دانانى ئه‌م ناوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌و واتایه نیه که ئه‌مه ده‌بێته نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌ت یاخود هه‌ر مه‌به‌ستێکى تر، ئه‌م جۆره نه‌خۆشخانه و بنکانه هه‌ر موڵکى گشتى و بۆ خزمه‌تى نه‌خۆشان به‌شێوه‌ى خۆڕایى له ئه‌ستۆى حکومه‌ت ده‌مێنێته‌وه. هاوکات ئه‌وه رونکراوه‌ته‌وه که"ئه‌م باڵه‌خانه‌یه‌ش به‌هه‌مان شێوه به‌شێک له نه‌خۆشخانه‌ى ڕاپه‌ڕین ده‌بێت و بۆ خزمه‌تى که‌رتى گشتى و منداڵان ده‌بێت به‌شێوه‌ى بێ به‌رامبه‌ر."
هاوڵاتى جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى کۆما جڤاکێن کوردستان-که‌جه‌که رایگه‌یاند: “کێشه‌ى ڕێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لى کورد ئاوێته‌ى یه‌کتر بوون، هیچ که‌س ناتوانێت جیایان بکاته‌وه". جه‌میل بایک، هاوسه‌رۆکى کۆما جڤاکێن کوردستان-که‌جه‌که، له به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تى که‌ناڵى ئاسمانیى ستێرک-دا :" ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌موو ژیان خۆى خستووه‌ته خزمه‌ت گه‌لى کورد و مرۆڤایه‌تی، هه‌رگیز ژیانێکى شه‌خسیى بۆ خۆى نه‌ویستووه و نییه‌تی. ئه‌گه‌ر ژیانێک هه‌بێت ده‌بێت له خزمه‌ت ئازایدیدا بێت. ئه‌و ژیانێک قبوڵ ناکات، که خزمه‌تى ئازادى نه‌کات. بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو ژیانى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خستووه‌ته خزمه‌تى گه‌لى کورد و مرۆڤایه‌تییه‌وه". جه‌میل بایک، ده‌شڵێت:" ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له کوردستان گه‌لى کورد زیندوو بووه‌ته‌وه و ژیاوه‌ته‌وه، هه‌ستاوه‌ته سه‌ر پێ، جگه له ئازادیى هیچى تر قبوڵ ناکه‌ن، بۆئازادى تێکۆشان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر گه‌لى کورد ئه‌مڕۆ له جیهاندا ناسراوه، ڕێز له کوردان ده‌گیردرێت، خۆشه‌ویستى بۆ گه‌لى کورد هه‌یه، ئه‌وانه هه‌مووى به تێکۆشانى رێبه‌ر ئاپۆ به‌دیهاتوون. لێره‌دا ئه‌و تێکۆشانه، که رێبه‌ر ئاپۆ پێشیخستووه گرنگه و رۆڵێکى زۆر گه‌وره‌ى گێڕاوه، بۆ ئه‌وه‌ش ئێمه و هه‌موو که‌س خۆمان به قه‌رزردارى رێبه‌ر ئاپۆ ده‌زانین، ده‌بێت هه‌موو که‌س ئه‌و قه‌رزه‌ى خۆى بداته‌وه و کار بۆ دانه‌وه‌که‌شى بکات". هاوسه‌رۆکى کۆما جڤاکێن کوردستان-که‌جه‌که، جه‌ختیشده‌کاته‌وه”کێشه‌ى رێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لى کورد ئاوێته‌ى یه‌کتر بوون، هیچ که‌س ناتوانێت ئه‌و کێشانه له یه‌کتر دووربخاته‌وه، یان جیایان بکاته‌وه، ئازادیى رێبه‌ر ئاپۆ ئازادیى گه‌لى کورده، ئازادیى گه‌لى کورد، ئازادیى رێبه‌ر ئاپۆیه. ئێستا له مێژوودا رێبه‌رایه‌تیى گه‌لێک به بارمته بگیرێت، له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا بێت، ئه‌وه ئه‌و گه‌له هه‌موویان کراون به بارمته، ئه‌و گه‌له هه‌موویان دیلکراون، ئه‌و گه‌له هه‌موویان له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دان، ئه‌وه ڕاستییه‌که‌یه. تاوه‌کو رێبه‌رایه‌تیى ئه‌و گه‌له ئازاد نه‌بێت، ئه‌و گه‌له‌ش هه‌رگیز ئازاد نابێت". جه‌میل بایک، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که سیاسه‌تى تورکیا، که له‌سه‌ر بنه‌ماى پاکتاوکردنى گه‌لان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌وڵ ده‌دات، هه‌موو ئه‌و ناوچانه بخاته‌وه ژێر ده‌ستى خۆی، که ده‌وڵه‌تى عوسمانیى داگیرى کردووبوون، پێشیوابوو:" ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م گه‌لى کورددا هه‌یه بۆ کۆتاییهێنان به‌و سیاسه‌ته“
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له بازاڕى بۆرسه‌ى جیهانى نرخى نه‌وتى خاو و برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاتریان به‌خۆیه‌وه بینى و له سه‌رو 42 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ 25ى ئه‌یلولى 2020 نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به 42 دۆلار‌و 18 سه‌نت له بازاڕه‌کانى جیهان مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 41 دۆلار‌و 78 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکی، به 40 دۆلار‌و 47 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى پارتى ئاینده‌ى تورکیا هێرش ده‌کاته سه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى وڵاته‌که‌ى و به دروستکردنى "رژێمێکى سه‌رکوتکار" تۆمه‌تبارى ده‌کات. ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سه‌رۆکى پارتى ئاینده ده‌رباره‌ى ئه‌گه‌رى هه‌موارکردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ فوشارخستنه‌سه‌ر حزبه سیاسییه نوێکان، رایگه‌یاند:" به‌رده‌وام پارتى ده‌سه‌ڵاتدار و هاوپه‌یمانه‌کانى باسیان له هه‌موارکردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کرد، وا پێشبینییه‌کانیش ده‌رباره‌ى کاتى هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌که‌ون، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه دێت که ده‌سه‌ڵات له دوایین ساته‌کانى ته‌مه‌نیدا". هه‌روه‌ها داودئۆغڵو راشیگه‌یاند:" ناکرێت رژێمێکى سه‌رکوتکار له تورکیا بچه‌سپێت، رژێمى سه‌رکوتکاریش هه‌لى ژیان و مانه‌وه‌ى نییه و چاره‌نووسى هاوشێوه‌ى هه‌وڵى کوده‌تاکه‌ى 15ى ئه‌یلولى 2015 له‌ناوچوون ده‌بێت. پێشتر سه‌رۆکى پارتى ئاینده پێشوازى له پێشنیازێکى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په کرد بۆ پێکهێنانى به‌ره‌یه‌کى هاوبه‌ش له نێوان پارته سیاسییه‌کاندا.
هاوڵاتى به‌هۆى دواکه‌وتن و پێنه‌دانى مووچه‌کانیان جارێکى تر سه‌رجه‌م پزیشکانى "مقیم" نیشته‌جێ و "تدرج" پله‌به‌ند له‌شاروشارۆچکه‌کانى (پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره راپه‌ڕین و گه‌رمیان و قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ) مانیان له‌کاره‌کانیان گرت. له شه‌وى رابردوه‌وه ئه‌و پزیشکانه له به‌شى فریاکه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هید پێشڕه‌و و نه‌خۆشخانه‌ى باسه‌ڕه و مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى سه‌ره‌کى 24 سه‌عاتى ته‌کیه‌ى کاکه‌مه‌ندى سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیان له‌کارهه‌ڵگرت و نه‌خۆشخانه‌که‌یان به‌جێهێشتووه. به‌هۆى دواکه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه، کارمه‌ندان و پزیشکان چه‌ندین جارى دیکه بایکۆتى ده‌وامیان ئه‌نجامداوه.
هاوڵاتى چین قه‌ده‌غه‌ى گه‌شتکردنى له‌سه‌ر هاووڵاتییانى بیانیى هه‌ڵگرت که به مه‌به‌ستى رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ له ٢٨ى ئاداره‌وه له‌سه‌ر هاووڵاتییانى بیانى داسه‌پاندبوو. ئه‌مڕۆ 24ى ئه‌یلولى 2020 وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و فه‌رمانگه‌ى کۆچ و کۆچبه‌رانى نیشتمانیى چین له راگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شدا ئاماژه‌یان به‌وه داوه که ئه‌وانه‌ى به‌بۆنه‌ى کار، په‌یوه‌ندیى که‌سى و ره‌وشى خێزانى ڤیزه و مۆڵه‌تى مانه‌وه‌یان پێ دراوه له ٢٨ى ئه‌یلووله‌وه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه چین. هه‌روه‌ها تیشکیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ى که ئه‌وانه‌ى ماوه‌ى ڤیزه و مۆڵه‌تى مانه‌وه‌یان ته‌واو بووه، ده‌توانن سه‌رله‌نوێ فۆرمى داواکارى پڕبکه‌نه‌وه. ئه‌و هاووڵاتییه بیانییانه‌ى ده‌شگه‌ڕێنه‌وه چین، ماوه‌ى دوو هه‌فته که‌ره‌نتینه ده‌کرێن.
هاوڵاتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند:" تا ئێستا نزیکى هه‌زارو 600 چاکبوه‌وه‌ى کۆرۆنا پلازمایان به‌خشیووه‌و سوپاسیان ده‌که‌ین". ئه‌مڕۆ 24ى ئه‌یلولى 2020، یاد نه‌قشبه‌ندى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى "فه‌یسبووک" ڕایگه‌یاند" کۆى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى تا ئێستا پلازمایان وه‌رگرتووه له شارى سلێمانى وه‌ک چاره‌سه‌ر هه‌زارو 570 نه‌خۆشه". پێشتر ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند:" هه‌ر چاکبوویه‌کى کۆرۆنا دواى 14 رۆژ له چاکبوونى ده‌توانێت بتڵێک خوێن ببه‌خشێت، ئه‌وانیش له‌و بتڵه خوێنه پلازماکه‌ى ده‌رده‌هێنن و بۆ سێ تووشبووى دیکه‌ى به‌کاردێنن". به‌پێى دواین ئامارى ته‌ندروستى هه‌رێم تا ئێستا له شارى سلێمانى 15 هه‌زارو 261 که‌س تووشى په‌تاى کۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش نۆ هه‌زارو 795 تووشبوو چاکبوونه‌ته‌وه‌و په‌تاکه‌یان تێپه‌ڕاندووه، هاوکات 808 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، چوار هه‌زارو 658 هاوڵاتى له ژێر چاره‌سه‌رى پزیشکیدان.
ئارا ئیبراهیم جارێکی تر هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان کێشه‌ی تێکه‌وت و عومه‌ر سه‌ید عه‌لى له‌گه‌ڵ دانانى (گوڵستان سه‌عید یان شاخه‌وان ره‌ئوف) دایه بۆ سه‌رۆکایه‌تى فراکسیۆنه‌که و شه‌ش ئه‌ندامیان هه‌موو ده‌ستوه‌ردانێکى به‌رپرسانى گۆڕان ره‌تده‌که‌نه‌وه. له نووسراوێکدا که ئیمزای شه‌ش په‌رله‌مانتارى گۆڕ‌انى له‌سه‌ره هاتووه: "ئێمه ئه‌ندامانى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌که‌ینه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى نوێى سه‌رۆکایه‌تى فراکسیۆن و کۆى پڕۆسه‌که نا ده‌ستوورییه". ئه‌و په‌رله‌مانتارانه که بریتین له (جه‌لال محه‌مه‌د، ئاشنا عه‌بدوڵا، شیرین ئه‌مین، شایان کاکه ساڵح، دابان محه‌مه‌د و عه‌لی حه‌مه ساڵح) ده‌ڵێن: "هه‌موو ده‌ستوه‌ردانێکى به‌رپرسانى گۆڕان له هه‌ر ئاستێک‌دا بێت ره‌تده‌که‌ینه‌وه". راشیانگه‌یاندووه که پێداگرین له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پێشوومان که هه‌ریه‌که له دابان محه‌مه‌د، سه‌رۆکى فراکسیۆن، ئاشنا عه‌بدوڵا، جێگرى سه‌رۆک و جه‌لال محه‌مه‌د، بڕیارده‌رى فراکسیۆنى گۆڕان". به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له دوو په‌رله‌مانتارى ناو فراکسیۆنه‌که ده‌ستى که‌وتووه، جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌راندن ده‌یانه‌وێت (گوڵستان سه‌عید) که رۆژى 21ى ئه‌یلول به هه‌ڵبژاردن ده‌رچووه‌و به‌پێى ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌که هه‌ڵبژێردراوه که(ئه‌گه‌ر دوو که‌س کاندید بن ده‌نگه‌کانیان وه‌ک یه‌ک بێت، ژنه‌که پێش ده‌خرێت) کۆتایى پێبێت و هه‌ڵبژاردنى پێشتر که دابان محه‌مه‌د هه‌ڵبژێردراوه به ره‌تکراوه هه‌ژمار بکرێت، ئه‌مه‌ش کێشه‌ى له‌ناو خانه‌ى راپه‌راندن و فراکسیۆنى گۆڕان دروست کردووه‌و بوون به دووبه‌شه‌وه. ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان که نه‌یوست ناوى بهێندرێت، بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که"رێکخه‌رى گشتى نه‌ده‌بوو هه‌ڵبژاردنى پێشترى سه‌رۆکى فراکسیۆن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆکى فراکسیۆن دووباره بکرێته‌وه یان"ئه‌و ماوه‌یه‌ى خولى په‌رله‌مان که ماوه بکرێته دوو به‌شه‌وه، ماوه‌یه‌ک دابان محه‌مه‌د سه‌رۆکایه‌تى فراکسیۆن بکات و ماوه‌که‌ى دیکه گوڵستان سه‌عید بێت"، ئه‌مه‌شى وه‌ک پێشنیار له‌رێگه‌ى ئه‌ندامێکى خانه‌ى راپه‌راندنه‌وه گه‌یاندووه‌ته عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، رێ:خه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان. بڕیاره ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ره‌تى ئه‌و نامه‌یه‌ى شه‌ش ئه‌ندامى فراکسیۆنه‌که‌ى بداته‌وه و ئه‌وانه‌ى پابه‌ند نه‌بن له‌رێگه‌ى"لیژنه‌ى ئینزباتى گۆڕان"، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. ژوورى حکومه‌ت و په‌رله‌مان به‌هاوبه‌شى ژوورى هه‌ڵبژاردنى گۆڕان بڕیاره په‌یامه‌که‌یان بڵاوبکه‌نه‌وه، چونکه نامه‌ى ئه‌و شه‌ش ئه‌ندامه‌ى فراکسیۆن"عومه‌ر سه‌ید عه‌لى" توره کردووه. بڕیاره له‌و په‌یامه‌دا جه‌خت له ده‌ستورى گۆڕان بکرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه دوو که‌سییه یاساییه‌ى که سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌که‌یان کردووه. له دواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى عه‌لى حه‌مه ساڵح، سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له سه‌رۆکایه‌تى فراکسیۆنه‌که، ده‌سته‌ى نوێى سه‌رۆکایه‌تى فراکسیۆن هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام ئه‌م ده‌سته‌یه له‌ناو به‌رپرسانى باڵاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ره‌تکرانه‌وه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌باره‌ى پرساندنى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له سه‌رۆکى حکومه‌ت پێویستى به ده‌نگى 74 په‌رله‌مانتاره که ئه‌وه‌ش له سه‌روى موسته‌حیلاته". ئومێد خۆشناو سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان له نوسینێکدا له لاپه‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له فه‌یسبوک ڕایگه‌یاند:" پڕۆسه‌ى پرساندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له سه‌رۆکى حکومه‌ت پێویست به ٧٤ده‌نگ له کۆى ١١١ ده‌نگى په‌رله‌مان ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موولایه‌ک ئه‌وه ده‌زانن، ٧٤ ده‌نگ به‌ده‌ستهێنان له‌سه‌رووى موسته‌حیلاته". هه‌روه‌ها سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له‌به‌رامبه‌ردا، جگه له سه‌رۆک وه‌زیران، ئه‌ندامانى کابینه پێویستى به ٥٦ ده‌نگ هه‌یه، "ئه‌و ڕاستیه‌ش هه‌موولایه‌ک ده‌زانن به‌ده‌ستهێنانى ٥٦ ده‌نگ بۆ فراکسیۆنى پارتى یه‌کێک له ساناترین کاره‌کانه، به‌ڵام په‌نامان بۆ نه بردوه‌و ئه‌گه‌ر ناچاریشمان نه‌که‌ن په‌ناى بۆ نابه‌ین". هاوکات، جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه که " هه‌ڵبه‌ت ستراتیژیه‌تى ئێمه ئه‌وه بووه، زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى پارتى له پێناو ئارامى و خۆشگوزه‌رانى و حوکمڕانیه‌کى باش و هاوئاهه‌نگى و هه‌ماهه‌نگى و کارى باش و باشتر سه‌رفبکرێ و هه‌ر واش ده‌که‌ین". ئومێد خۆشناو له‌به‌شێکى تر‌ى نوسینه‌که‌یدا ڕاشیگه‌یاندووه" ئاخر ئه‌وه که‌ى لۆژیکه، ئێوه ده‌نگى پێویستان له په‌رله‌مان نه‌بێ و ئێمه زۆرینه بین، که‌چى ئێوه به ئێمه بڵێن له په‌رله‌مان ده‌ترسن؟، ئێوه‌و ئێمه‌و خه‌ڵکیش باش ده‌زانین، ئێمه له په‌رله‌مان ناترسین و به‌ڵکوو خودانى په‌رله‌مانین، ئه‌وه ئێوه‌ن وه‌ک که‌مینه ده‌بێ له شکۆ و هه‌یبه‌تى په‌رله‌مان و ڕاستیه‌کان بترسن که، هه‌میشه ترساون و له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ست و په‌نجه‌تان له‌گه‌ڵ چه‌واشه‌کارى نه‌رمکردوه".
شاناز حه‌سه‌ن یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش کەهەفتەی پێشوو لەپارلەمانی کوردستان پەسەند کرا، کاردانەوەی لێکەوتۆتەوە بەوپێیەی باسی پرسی لەباربردنی منداڵ دەکات لەیەک ماددەدا، لەکاتێکیدا باسی حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی تیادا نەکراوە. ماددەی حەوتەمی یاساکە کەتایبەت بوو بە لەباربردنی منداڵ زۆرترین گفتوگۆی لەسەر کرا، کەتێیدا هاتووە «ئافرەتی دووگیانی تووشبوو بەنەخۆشییەکی ترسناک کەمەترسیی راستەقینە لەسەر ژیانی دروستبکات، دەکرێت دوای رەزامەندیی نەخۆش و هاوژینەکەی و بەبڕیاری لیژنەیەکی پسپۆڕ کە لە پێنج پزیشک کەمتر نەبێت، بەپشکنینێک کە لەکەرتی گشتی کردبێتی، کۆرپەکەی لەبارببرێت، جگە لەم حاڵەتە لەباربردنی منداڵ بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە». لەباربردنی منداڵ لەڕوانگەی ئاینی ئیسلامەوە له‌شه‌ریعه‌تى ئیسلامدا تاماوه‌ى (120) رۆژ واته چوار مانگ ده‌توانرێت له‌حاڵه‌تى پێویستدا که‌مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى دایکه‌که هه‌یه ده‌توانرێت منداڵه‌که له‌بارببرێت. پرۆفیسۆر حه‌سه‌ن موفتى، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فتواى هه‌رێمى کوردستان، به وت «له‌کاتێکدا منداڵه‌که نه‌خۆشییه‌کى مه‌ترسیدارى هه‌بێت، ده‌توانرێت ئه‌و منداڵه له‌بارببرێت، یاخود مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى دایکه‌که هه‌بێت، که له‌و کاته‌دا ژیانى دایکه‌که له‌پێشتره، چونکه ژیانێکى دیاریکراوى هه‌یه، به‌پێى یاساى هه‌ڵبژاردن که‌مترین زیانە، بۆیه ته‌نیا له‌و دوو حاڵه‌ته‌دا منداڵ له‌باربردن دروسته«. ئەمەش لەکاتێکدایە کەمنداڵەکە لەخوار تەمەنی (120) رۆژ بێت، چونکە ئاینی ئیسلام دەڵێت کۆرپەلە پێش ئەوە گیانی بەبەردا نەکراوە. پرۆفیسۆر حه‌سه‌ن موفتى وتی»له‌دواى چوار مانگ واته له‌دواى (120) رۆژ روح ده‌کرێت به‌به‌ریدا وه‌ک هه‌ر مرۆڤێکى تر هه‌ژمار ده‌کرێت، بۆیه حوکمه‌که‌ى وه‌ک کوشتنى پیاوێک یان مرۆڤێکى گه‌وره‌یه‌و هیچ جیاوازیى نیه، بۆیه به‌قه‌تڵ هه‌ژمار ده‌کرێت». سەبارەت بەدروستبونى منداڵ به‌هه‌ر رێگایه‌ک بێت له‌ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى، وتی «له‌ئاینى ئیسلامدا منداڵ هه‌ر پارێزراوه‌و ناکرێت به‌تاوانى باوک و دایکه‌که سزابدرێت و بکوژرێت، واته نه‌فسێک به‌شێوازێکى شه‌رعى بێته دنیاوه هیچ جیاوازى نیه له‌گه‌ڵ نه‌فسێکى دیکه، بۆیه دروست نیه ئه‌وانه له‌بارببرێت به‌و بیانووه‌وه، چونکه ئه‌و تاوانى نیه«. لە ئاینی مەسیحیدا رێگەپێدراو نییە له‌ئاینى مه‌سیحیه‌تدا منداڵ له‌یه‌که‌م رۆژى دروستبوونیه‌وه له‌سکى دایکیدا کوشتنى تاوانه‌و به‌قه‌تڵ هه‌ژمارده‌کرێت. قه‌شه ئه‌یمه‌ن عه‌زیز، قەشەی که‌نیسه‌ى مار یوسف له‌سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به وت «منداڵ له‌و رۆژه‌وه‌ى دروست ده‌بێت له‌سکى دایکیدا کوشتى به‌قه‌تڵ ، هه‌ژمار ده‌کرێت چونکه روح له‌به‌ره‌و ته‌نیا کرده‌وه‌ى نیه، بۆیه ناکرێت له‌بارببرێت». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه «ئێمه بڕوامان وایه ته‌نیا له‌حاڵه‌تى زۆر ده‌گمه‌ندا نەبێت که‌مه‌ترسى گیانله‌ده‌ستدان له‌سه‌ر ژیانى دایکه‌که هه‌بێت و به پشتبه‌ستن به‌پزیشکى پسپۆر‌و دیاریکردنی دواجار بڕیار ده‌درێت که‌ئه‌و منداڵه له‌بارببرێت، به‌ده‌ر له‌وه هیچ رێگه‌یه‌کى دیکه نیه بۆ له‌باربردنى ئه‌و منداڵه که روح له‌به‌ره‌و ژیانى پێبه‌خشراوه«. سەبارەت بەدرستبوونی منداڵ لە رێگەی ناشەرعییەوە، وتی «له‌ئایینی مه‌سیحیه‌ت، هه‌موو گوناهێک لیخۆشبوونى هه‌یه، بۆیه ناکرێت کۆرپه‌له یان دایکه‌که بکوژرێت، بۆیه وه‌ک تاوانێکى گه‌وره هه‌ژمار ده‌کرێت». لەئاینی کاکەییدا منداڵ لەباربردن تاوانە له‌ئاینى کاکه‌یدا منداڵ دواى ئه‌وه‌ى روح ده‌کرێت به‌به‌ریدا له‌سکى دایکیدا له‌باربردنى تاوانه بۆ دایکه‌که و ئه‌و که‌سه‌ى هاوکارى له‌باربردنه‌که ده‌کات بەتاوانبار هەژمار دەکرێت. ره‌جه‌ب عاسى کاکه‌یى، له‌لێدوانێکدا به وت «هه‌ر منداڵێک که روح کرا به‌گیانیدا ئه‌وه به‌مرۆڤێک هه‌ژمارده‌کرێت و تاوانه گه‌ر بکوژرێت به‌هه‌ر هۆکارێک بێت، واته تاوانه بۆ دایکه‌که و ئه‌و که‌سه‌ش که کاره‌که ده‌کات، بۆیه له‌بیروباوه‌ڕى ئێمه‌دا روح زۆر گرنگه‌و ناتوانرێت ئه‌و کۆرپه‌له‌یه له‌بارببرێت». ره‌جه‌ب کاکه‌یى، له‌باره‌ى بیروڕاى کاکه‌ییه‌کانه‌وه وتیشى «مافى مرۆڤ گرنگترین شته لاى ئێمه، بۆیه گه‌ر هه‌ر شتێک رووبدات له‌نێوان دوو که‌سدا رێگه‌چاره گرنگه نه‌ک کوشتن و تاوانکردن، بۆیه لاى کاکه‌ییه‌کان دروستبونى منداڵ له‌ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى ته‌نیا هاوسه‌رگیریکردن چاره‌سه‌رى بارودۆخه‌که ده‌کات نه‌ک کوشتنى روحێک».