هاوڵاتی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی خال بۆ خال لە ڕێگەی شەقڵاوە – قەندیل بەشێوەی تاقیکردنەوە دەخرێنەکار. بەێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ھەولێر شوفێران ئاگاداردەکاتەوە و ڕایگەیاند "ئەمڕۆ شەممە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی خال بۆ خال لە ڕێگەی شەقڵاوە – قەندیل بەشێوەی تاقیکردنەوە دەخرێنەکار تا ڕێکەوتی ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ کاتژمێر ١٢ی شەو، لەدوای ئەو کات و رێکەوتەوە سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی تۆماردەکرێن لە سیستمی سزادانی ھاتووچۆ". هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە "بەرزترین خێرایی ڕێگەپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچوکەکان ۱٠٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارھەڵگری گەورەش ٨۰ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دیاریکراوە".
هاوڵاتی لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٤دا لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیاتر لە ١٥٠ کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون. بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ لایەنی کەم ١٥٢ کەس لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی ئێرانەوە لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا دەستگیرکراون. هەر بەپێی ئامارە بێت، لە مانگی ڕابردوودا ٨١ هاوڵاتی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون، هەروەها هەر لەو مانگەدا ٣٤ تورک، ١٤ بەلووچ و ژمارەیەک ھاوڵاتی عەرەب و گیلەک دەستگیکراون، هەروەها لەنێو دەستگیرکراوەکاندا ١٢ ژن و یەک منداڵی تیادابووە. وەک ڕێکخراوی هەنگاو ئاماژەی پیکردووە، لە مانگی یەک ٢٠ چالاکوانی ئایینی و هەشت خوێندکار و دوو مامۆستای زانکۆ و سێ ڕۆژنامەنوسیش دەستگیرکراون.
هاوڵاتی ئاژانسی فەرمی کۆریای باکوور ڕایگەیاند ، سوپای وولاتەکەیان لە کەناراوەکانی خۆرهەڵاتی کۆریای باکوور، بەمەبەستی بەهێزکردنی توانا بەرگرییەکانیان چەند مووشەکیکی کرۆز و زەوی بە هەوایان تاقیکردووەتەوە. ئەمرۆ شەمە کۆریای باکوور ڕایگەیاند "رۆژی هەینی ڕابردوو، چەند مووشەکێکی کرۆزی بە کڵاوەی جەنگی نوێ تاقیکردۆتەوە و هەروەها جگە لە هاویشتن و تاقیکردنەوەی مووشەکەکان، چەند موشەکیکی دیکەی دژە فرۆکەی تازەشی بۆ یەکەمینجار بەکارهێناوە و لە بە ئامانجگرتنی خاڵە دیاریکراوەکانی تاقیکردنەوەکە سەرکەوتووبوون". هەروەها ئاژانسەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە ئەم تاقیکردنەوانە بەشێکن لە چالاکییە ئاساییەکانی ئاژانسی بەرەپێشبردنی بەرگری سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی وولات ، بە مەبەستی پێشخستنی تەکنەلۆژیای سیستمی چەکی تازە و زانینی ئەدای کار کردن و وردی لە بەئامانجگرتنی ئەو خاڵە دیاریکراوانەی کە لەکاتی پێویستدا دیاری دەکرێن و هیچ پەیوەندییەکی بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە نییە . جێی ئاماژەیە ئەم تاقیکردنەوەیە، تەنها لەدوای سێ رۆژ لە تاقیکرنەوەکەی موشەکی کرۆزی "بولهواسال ی ٣-٣١ " لەلایەن سوپای کۆریای باکوورەوە دێت و ئەمەش وای لە دەزگا هەواڵگرییەکانی کۆریای باشوور کردووە کە بە وردی چاودێری دۆخەکە بکەن و سوپاکەیان بۆ هەرئەگەرێکی چاوەروان نەکراو خستۆتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.
هاوڵاتی گروپی چەکداری بەرگری ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند، لە تۆڵەی هێرشەکەی سوپای ئەمەریکا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانییان لە سەرسنووری سوریا و عێراق، بنکەی ئاسمانی هەریریان لە پارێزگای هەولیر بە ئامانج گرتووە . ئەمرۆ شەممە ٣/٢/٢٠٢٤ میدیاکانی نزیک لە گروپی چەکداری بەرگری ئیسلامی ئاشکرایان کرد، کە چەکدارەکانی ئەو گروپە بە چەند درونێکی بۆمبرێژکراو هێرشیان کردۆتە سەر بنکەی ئاسمانی هەریر کە هێزەکانی ئەمەریکا لە خۆ دەگرێت. جێی ئاماژەیە دوا بە دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە کەرتی غەزە، هێرشی گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و خوێناویترین هێرشی ئەو گروپانەش ، هێرشەکەی سەر تاوەری ٢٢ بوو کە بووە هۆی کوژرانی سێ سەربازی ئەمەریکی و برینداربوونی چەند سەربازێکی دیکە. ئەمەو تادانانی ئەم هەواڵە هیچ روونکردنەوەیەک لەلایەن دژە تیرۆری کوردستان و هێزەکانی جێگیر لە بنکەی حەریری ئاسمانی نەخراوەتەڕوو.
هاوڵاتی بەرەبەیانی ئەمرۆ بوومەرلەزەیەک بە گوڕی ٤.٢ پلە لە سنووری پارێزگای دهۆک روویدا، بەشێک لە هاوڵاتییان بە تایبەت لە سنووری قەزای ئامێدی هەستیان پێکردووە. محەمەد شەوکەت، دانیشتووی ناحیەی شیلادزێ بە هاوڵاتی وت "بەرەبەیانی ئەمرۆ شەممە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤هەستم بە بوومەلەرزە کرد، بەڵام ئەوەندە بەهێز نەبوو، زۆرێک لە خەڵک هەستیان پێنەکردووە، بەهۆی ئەوەی لەخەودا بوون". هەروەها ئومێد مەعسوم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەی دهۆک بە هاوڵاتی ڕاگەیاند "جارێ چاوەرێی وەرگرتنی زانیاری وردیین، بەڵام ئەوەندە دەزانین کە هیچ زیانی نەبووە". بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر ٦:٠٩ خولەک لە نزیک سنووری عێراق و تورکیا بە دووری پێنج کیلۆمەتر لە سنووری دهۆک بوومەلەرزەکە روویداوە.
هاوڵاتی نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت دواکەوتنی مووچە و ئەو قەیرانە داراییەی کە ئێستا هەیە کاریگەری لەسەر بازاڕی سەوزە و میوەش دروستکردووە، ئاماژە بەوەشدەکات ئێران بە رێژەی لە ١٠٪ گومرگی خستووەتەسەر بەرهەمەکانی پیاز و تەماتە. عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە هاوڵاتی ڕاگەیاند "دواکەوتنی مووچە و ئەو قەیرانە داراییەی کە ئێستا هەیە کاریگەری لەسەر بازاڕی سەوزە و میوەش دروستکردووە و بازاڕیان سستە". ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەر داوای حکومەتی عێراق لەئێستادا هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە قەدەغەکراوە، چونکە لە وەرزی پێگەیشتنی تەماتەی هەرێمی کوردستان عێراقیش بەهەمان شێوە هاوردەی تەماتەی قەدەغەکرد، بەڵام بەهۆی کەمی بەرهەمی تەماتەی عێراق لەئێستادا بە ڕێژەی لە ١٥٪ نرخی تەماتە لە بازاڕەکاندا بەرزبووەتەوە". ڕوونیشیکردەوە "قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە بۆ هەرێمی کوردستان تا کاتێکی نادیارە، بەڵام ئەگەر نرخی تەماتە زۆر بەرزبێتەوە ئەوکاتە دەبێت کۆتایی بە بڕیاری قەدەغەکردنەکە بهێنرێت". لەبارەی نرخی بەرهەمەکانی دیکە لە عەلوە عەتا محەمەد وتی "تاڕادەیەک نرخی بەرهەمەکانی دیکەی سەوزە و میوە جێگیرن و هیچ هەڵئاوسانێک نییە". وتیشی "پێشتر هێنانی بەرهەم لە سنوورەکانی ئێرانەوە گومرگی نەبوو، بەڵام لەئێستا بە رێژەی لە ١٠٪ گومرگ چووەتەسەر بەرهەمەکانی پیاز و تەماتە، تاوەکو هەڵئاوسان لە ئێران دروست نەبێت".
هاوڵاتی لە هێرشەکەی شەوی رابردووی ئەمەریکا بۆسەر گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق بەرپرسێکی باڵای حەشدی شەعبی کوژرا. میدیاکانی سەر بە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران ڕایانگەیاند "لە هێرشەکەی شەوی رابردووی ئەمەریکا بۆ سەر قائیم، عەباس دەڕاجی، بەرپرسی پاڵپشتیی لۆجیستیی حەشدی شەعبی کوژراوە". هەروەها میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی باس لە کوژران و برینداربوونی زیاتر لە 10 چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی دەکەن لە شاری قائیمی پارێزگای ئەنبار کە لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە کراوەتە ئامانج، جگە لەوەی ئەم هێرشانە زەبرێکی گەورەی بە چەکدارانی حەشدی شەعبی، بە تایبەتی حزبوڵڵا گەیاندووەو سەرجەم کۆگای چەک و تەقەمەنییەکانیان کراونەتە ئامانج و بەتەواوەتی لەناوبراون. درەنگانی شەوی رابردوو لە تۆڵەی کوژرانی سێ سەربازی ئەمەریکی لە ئوردن، لەسەر فەرمانی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، چەند بنکەیەکی سوپای پاسداران و میلیشیاکانی نزیک لەو سوپایە لە عێراق و سوریا کرانە ئامانج.
هاوڵاتی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە كهمێك لهمهوبهر ئهمریكا به فڕۆكهى بێ فڕۆكهوان هێرشى كردهسهر11 بارهگاى گروپه چهكدارییهكانی سەر بە ئێران له ناوچهكانى مهیادین و ئهلبوكهمال سەر بە پارێزگای درێرهزوور له سووریا و بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا- پێنتاگۆنیش دەڵێت، "ئێمە لە پشت هێرشەکانەوە نین". لەگەڵ گەیشتنەوەی تەرمی سێ سەربازە کوژراوەکەی سوپای ئەمریکا بە ویلایەتی دێلاوەر و پێشوازیکردنی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لێیان، میدیاكانی سوریا بڵاویانكردهوه، ئهمشهو ناوچەکانی ئەلبوکەمال و مەیادین لە پارێزگەی دێرەزور بۆردومان كراون کە ئهو ناوچانه بهوه ناسراوه گروپی چەکداری نزیک لە ئێرانی تێدان. رامی عەبدولرەحمان بەرێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، وا دەردەکەوێت بۆردومانەکان لەلایەن فڕۆکەی جەنگی ئەمریکییەوە ئەنجامدرابێت، بۆردومانەکانیش ناوچەکانی ئەلبوکەمال و مەیادینی رۆژهەڵاتی سوریای گرتوەتەوە. میدیا جیهانییهكانیش دهڵێن كه بۆردومانهكان لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجامدراوەو ئامانج لێی گروپه چهكدارەکانی نزیكن له ئێرانە، هاوکات بهپێی ئهو زانیارییانهی دهست روانگهی سوری كهوتوه، بۆردومانهكه لهلایهن ئهمریكاوه دهكرێت و 11 پێگهی گروپه چهكدارهكانی سهربه ئێران له خۆرههڵاتی سوریا كراونهته ئامانج و خاپوور كراون، لهگهڵ ئهوهش كه هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو بۆردومانەی بە فەرمی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش وتویەتی ، "ئێمە لە پشت ئهو گورزانهوه نین". بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش، لەئەنجامی هێرش و بۆردومانەکان، تائێستا 6 کەس کوژراون و ژماپەیەکی دیکەش برینداربون. لە ماوەی رابردو بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە باکوری رۆژهەڵاتی ئوردن بۆردومانکرا و بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و 40 سەربازی دیکەش برینداربون. لە دوای ئەو روداوە ئیدارەی ئەمریکا بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی دا، لەو بەرەیشەوە لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، وەڵامدانەوەی ئەمریکا بە چەند ئاستێک و بە چەند جارێک دەبێت.
هاوڵاتی بهرپرسێكی عێراق بۆ تۆڕی NBC Newsی ئهمریكیی ئاشكرا كردوه كه گروپه چهكدارهكانی عێراق بارهگاكانیان چۆڵكردوهو چهكهكانیشیان گواستوهتهوه و دهیانهوَت خۆیان له گورزهكانی ئهمریكا له عێراق و سوریا بپارێزن كه بهنیازه له وهڵامی هێرشهكهی ئوردن بیكاته سهریان. تۆڕی میدیایی (ئێن بی سی نیوز)ی ئەمریکی ئێوارەی ئەمرۆ لە زاری بەرپرسێکی عێراقییەوە بڵاویکردەوە، گروپە چەکدارە عێراقییەکان بارەگاکانیان چۆڵکردوە و چەکەکانیان گواستوەتەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ لێدانەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا. هەر لەو بارەیەوە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵآویکردەوە، ئەمریکا ئامرازەکانی بەرگریکردنی لە بنکەی سەربازی ئەردەن پتەوکردوە، لە ئێستاشدا ئامادەکاری بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە دەکات کە بەهۆیەوە سێ سەرباز کوژران و 40 سەربازی دیکەش برینداربون. ههر لهسهر وهڵامه چاوهڕوانكراوهكهی ئهمریكا بۆ گروپه چهكدارهكانی عێراق، ئاژانسی هەواڵی سكای نیوز بهپێی لێدوانی بهرپرسێكی وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا بڵاویكردهوه كه فڕۆكهی جەنگی له بهریتانیاوه بهرهو ناوچهی خۆرههڵاتی ناوهڕاست كهوتونهتهڕێ، بهتایبهت فڕۆكهی جەنگی بی1 كه له بنكهی سهربازیی لایكنهیس-ی ئاسمانیی له بهریتانیاوه بهرزبووهتهوه بهرهو ناوچهكه بهڕێكهوتوه. ئهوهش لهكاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشهممه بهرپرسانی ئهمریكا رایانگهیاندبوو كه رهزامهندی لهسهر پلانێك وهرگیراوه بۆ وهشاندنی زنجیره گورزێك له دامهزراوه ئێرانییهكانی ناو عێراق و سوریا.
هاوڵاتی میدیای حووسییەکان دەڵێت، ئەمریکا و بەریتانیا زنجیرەیەک هێرشیان کردووەتە سەر چەند ئامانجێک لە یەمەن. میدیای حووسییەکان ئەمڕۆ هەینی، 2-2-2024، بڵاویکردەوە، "ئەمریکا و بەریتانیای دووژمنکار سێ هێرشیان کردە سەر ناوچەی جەر لە پارێزگای حەجە لە باکووری رۆژهەڵاتی یەمەن" ، تا ئێستاش ئەمریکا و بریتانیا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ئەمجارەیانەوە ئاشکرا نەکردوە. پێشتریش عەبدولمەلیک حوسی سەرکردەی گروپی حوسییەکانی یەمەن لە پەیامێکدا رایگەیاند، هێرشەکانی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر یەمەن شکستی هێناوە و کاریگەرییان لێ ناکات و توانا جەنگییەکانیان کەمناکاتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، بەلێن دەدەن بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر دەریای سور و کەنداوی عەدەن، تا ئەو کاتەی ئیسرائیل جەنگی غەززە رادەگرێت و گەماڕۆکان لەسەر ئەو ناوچەیە هەڵدەگیرێت، لە تشرینی دووەمی رابردووەوە حووسییەکانی یەمەن دەستیان بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی نێو دەریای سوور کرد و دەڵێن، "هێرشەکانمان هاوسۆزییە بۆ گەلی فەلەستین." دوایین هێرشی حووسییەکان دوێنێ پێنجشەممە بوو. فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا - سێنتکۆم بڵاویکردەوە، " درۆنێکی حووسییەکانی یەمەنیان خستەخوارەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی هەبێت. " هەرچەندە ئەمریکا هەڕەشەی لە حووسییەکان کردووە کە ئەگەر واز لە هێرشەکانیان نەهێنن، لە 16ی شوبات دەیانخاتە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام حووسییەکان لە کردنە ئامانجی کەشتییەکان بەردەوامن. لە 19ی تشرینی دووەمەوە حووسییەکان 30 جار بە درۆن و مووشەک هێرشیان کردووەتەسەر کەشتییەکان لە دەریای سوور، لە بەرامبەریشدا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لانیکەم هەشت جار هێرشیان کردووەتە سەر حووسییەکانی یەمەن. ئهوهش لهكاتێكدایه دوێنێ پێنجشەممە فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگهیاندبووه كه درۆنێکی حوسییەکانی یەمەنیان خستەخوارەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی هەبێت.
هاوڵاتی ئەمریکا سزای بەسەر دامەزراوەیەکی ئێرانی و چوار دامەزراوەی هۆنگ کۆنگیدا سەپاند بە تۆمەتی ئەوەی رۆڵیان هەبووە لە پەرەپێدانی سیستمی مووشەکی بالسیتی و درۆنی ئێرانیدا. ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا بڵاویکردوەتەوە: بەتۆمەتی کڕینی تەکنەلۆژیا و پێداویستی بۆ پڕۆگرامی موشەکی و درۆنی ئێرانی، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا سزای چەند كۆمپانیایەكی ئێرانی و چینی داوە. ئەمەش لەکاتێکدا رۆژی چوارشەممە (31ـی کانوونی دووەمی 2024) وەزارەت گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەر سێ دامەزراوە و کەسایەتی لە تورکیا و لوبنان سەپاند کە تۆمەتباری کردوون بە فرۆشتنی کاڵا بۆ پارەدارکردنی سوپای پاسداران و حزبوڵڵا. گەنجینەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا، دامەزراوەکان و حکومەتی سووریا بە فرۆشتنی کاڵای ئێرانی سەدان ملیۆن دۆلارییان دەستکەوتووە و فرۆشتنی ئەو کاڵایانە بووەتە سەرچاوەی داهاتی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، حزبوڵڵا و گرووپە چەکدارەکانی دیکە لە ناوچەکەدا. هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەر حوسێن موئنیس، سەرۆکی بزووتنەوەی ماف لە پەرلەمانی عێراقیشدا سەپاند کە تۆمەتباری کردبوو بەوەی کەلوپەلی بۆ سوپای پاسداران گواستووەتەوە. وەزارەتەکە جەختی لەوەشکردەوە، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە راگرتنی چالاکییە نایاساییەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە کە ئامانجیان تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە.
هاوڵاتی چەند کارمەندێکی نەخۆشخانەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین بایکۆتی دەوامیان کردووە و بەهۆیەوە پێدانی مووچەکەیان راگیراوە. بەهۆی بایکۆتکردنی دەوام لە رۆژانی پێشوی کارمەندانی بەشی بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین و كارگێری نەخۆشخانەكەوە، دابەشكردنی موچەی کارمەندانی بەشی بوژانەوەی دڵ راگیراوە. هەروەها بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێركاری رانیە بەمەرجی شكاندنی بایكۆتەكەیان و دەستكردنەوە بەدەوام موچەکەیان دابەشدەكات. هاوكات، لە بڵاوكراوەیەكدا، راگەیاندنی تەندروستی رانیە جەختی كردوەتەوە، بەهۆی دەوام نەکردنیان و ئامادەنەبونیان بۆکردنەوەی بەشی بوژانەوەی دڵ موچەی ئەوبەشە بەبڕیاری بەڕێوەبەری گشتی راگیراوە تا ئەو كاتەی دەست بەدەوام دەکەنەوە، چونکە لە ئێستادا بەناچاری نەخۆشەکان رەوانەی دەرەوەی سنورەکە دەكرێن. لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەستیپێکرد، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو نەدراوەتە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 920 ملیار دینارە بۆ مووچە. بۆ مووچەی ئەم مانگە حکومەتی عێراق لە پشکی هەرێمی کوردستان 618 ملیار دیناری ناردووە و بڕیارە ئەو کورتهێنانەی دروست دەبێت بە داهاتی نێوخۆ پڕبکرێتەوە.
هاوڵاتی بەپێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی تەسنیم-ی سەر بە سوپای پاسداران بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢ی شوباتی ٢٠٢٤ بە هۆی هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ باشووری سوریا ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژراوە. رۆژنامەی جۆرزالیم پۆست و رادیۆی ئەرتەشی ئیسرائیل بە پشت بەستن بە سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەم هەواڵەیان پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە "هێرشەکە کراوەتە سەر بنکەیەکی گەورەی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی زەینەبییەی دیمەشق". بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی تەسنیم لەم هێرشەدا کە کاتژمێر ٤:٢٠ بەیانی کراوەتە سەر ئەم بنکەیەی سوپای پاسداران، ئەندامێکی فەیلەقی قودس، سەر بە سوپای پاسداران کە کۆماری ئیسلامی وەک راوێژکاری سەربازی ناویان دەبات بە ناو (سەعید عەلیدادی ) کوژراوە. ماڵپەڕی هەواڵی سوری کە ماڵپەڕێکی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی دەوڵەتی ناوەندە، رایگەیاند "بەرەبەیانی رۆژی هەینی هێرش کراوەتە سەر ناوچەی سەیدە زەینەب و ئەم ناوچەیە لە مانگەکانی رابردوودا چەندجار لە لایەن ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج. نوور ئەبوو حەسەن، رۆژنامەنووسێک لە باشووری سووریاوە نووسیویەتی "چەند شوێنێک لە نزیک (عەقرەبە) لەباشووری دیمەشق کراوەتە ئامانج". رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا، گروپێکی دژبەری حکومەتی بەشار ئەسەد کە بنکەکەیان لە بەریتانیایە و لەوێوە چاودێڕی رووداوەکانی سوریا دەکات ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئەم بەیانییەوە سێ کەس کوژراون ، یەکیان ئێرانییە و کەسێکتریان عێراقییە و کەسی سێهەم لە لایەنگرانی ئێرانە. رۆژی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ زەینەبییەی دیمەشق، رەزی مووسەوی، ئەندامی باڵای سوپای پاسداران کوژرا، چوار هەفتە دواترپێنج ئەندامی سوپای قودس کە یەکێکیان سادق ئومیدزادە، بەرپرسی بەشی هەواڵگری سوپای قودس بوو بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە سوریا کوژران. ناوەندی هەواڵی رۆیتەرز لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باسی لەوەکرد، سوپای پاسداران بەشێکی بەرچاو لە هێزەکانی خۆی لە سوریا کێشاوەتەوە و زیاتر پشت بە هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان دەبەستێت لە ناوچەکە
هاوڵاتی وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵی ئاشکراد و ڕایدەگەیەنێت مانگی رابردوو تێكڕای نهوتی فرۆشراو ١٠٣ ملیۆن و ٥٠٨ هەزار و ٤٣٨ بەرمیل بووە. ئەمڕۆ هەینی ٢ی شوباتی ٢٠٢٤ وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند " مانگی رابردوو تێكڕای نهوتی فرۆشراو ١٠٣ ملیۆن و ٥٠٨ ههزار و ٤٣٨ بهرمیل بووه، هەروەها كۆی داهاتی ئەو مانگە بریتیی بووه له ههشت ملیار دۆلار كه نرخی ههر بهرمیلێك نهوتیش به ٧٧،٥٣٦ دۆلار ههژماركراوه". ئاماژە بەوەشکراوە "داهاتی مانگی کانونی دووەم یە ملیار و ٢٥ ملیۆن و ٦١٦ هەزار دۆلار بووە، هەروەها کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی یەک لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ١٠٢ ملیۆن ٢٥ هەزار بەرمیل بووە، هاوکات بڕی هەناردەکراو بۆ ئوردن ٤٦٤ هەزار بەرمیل بووە". رۆژی ١٥ی كانوونی دووهمی ٢٠٢٤ ئاژانسی ئێس ئاند پی گلۆبال پلاتس بڵاویکردەوە "عێراق لە مانگی یەکی ئەمساڵدا لە رۆژێکدا ٦٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێنراوی زیادیکردووە، زیادبوونی بەرهەمهێنانەکەش لە هەرێمی کوردستانەوە بووە".
هاوڵاتی بەیانیی ئەمڕۆ دووبارە سوپای تورکیا گوندی گوهەرزێی لە سنووری ناحیەی دێرەلوک لە قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد. هێرش گوهەرزێ، دانیشتووی گوندی گوهەرزێ بە هاوڵاتی ڕاگەیاند "لە بەیانیی ئەمڕۆ هەینی ٢ی شوباتی ٢٠٢٤ تاوەکو ئێستا چەند جارێک لەلایەن سوپای تورکیاوە گوندی گوهەرزێ بۆردوومانکراوە". ئاماژەی بەوەشکرد "زیاتر لە ١٠ گولـلە تۆپ بەر دەوروبەری گوندەکە کەوتوون، هەروەها بەهۆی ئەم بۆردوومانەوە دانیشتووانی گوندەکە ترساون و لە ماڵەکانیان هاتوونەتەدەرەوە".
