سازدانی: هاوڵاتى گرفتى نه‌ناردنى شایسته داراییه‌کانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، جارێکى تر په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا گه‌ڕایه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ى یه‌که‌م، ئه‌مه‌ش چاره‌نووسى هه‌رێمى وه‌کو قه‌واره‌یه‌کى نیمچه سه‌ربه‌خۆ رووبه‌ڕووى پرسیار کردووه‌ته‌وه. پێشتر ئه‌گه‌ر پاساوه‌کانى گه‌ڕى یه‌که‌مى بڕینى بودجه و مووچه له‌ساڵانى پێشوودا پێداگریى نورى مالیکىو ملنهدانى هه‌رێم بووبێت له‌دۆسیه‌ى نهوتو گرێبه‌سته‌کان، به‌ڵام ئایا داواکانى عێراق له‌م قۆناغه له‌کورد کامانه‌ن؟ بۆچى پاش حه‌ڤده ساڵ لهڕوخانى به‌عس هێشتا په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێم و عێراق وه‌کو دوو نه‌یاره؟ داهاتووى هه‌رێمى کوردستان به‌ره‌و کوێ؟ ده‌رباره‌ى ئه‌م پرسانه‌و دوا پێشهاته‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و عێراق، هاوڵاتى چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ خه‌بات عه‌بدوڵڵاى نووسه‌رو رووناکبیردا ئه‌نجامداوه. عێراق: ده‌وڵه‌تێکى شکستخواردوو لهسهرهتاداو له‌وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌وه‌ى کهئاخۆ نه‌ده‌کرا له‌میانه‌ى دیموکراتیزه‌کردنى ده‌سه‌ڵات و فیدراڵیزهکردنى عێراق وه‌کو ئه‌وه‌ى ده‌ستور باسى لێوه ده‌کات، په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاقارێکى باشترى بگرتایه؟ نووسه‌رو رووناک‌بیر خه‌بات عه‌بدوڵڵا بۆ وتى: «پاش روخانى فاشیزمى به‌عسیی، کورد یه‌کێک بوو له‌و لایه‌نانه‌ى که‌زۆر مکوڕ بوو له‌سه‌ر دروستکردنه‌وه‌ى عێراق، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌ماى سێ خۆشباوه‌ڕیی: یه‌که‌میان دیموکراتیزه‌کردن، دووه‌میان فیدراڵیزهکردن و سێیه‌میشیان بیناکردنى ده‌وڵه‌تێکى مۆدێرن». به‌ڵام وه‌کو ئه‌و ده‌ڵێت:»پاش حه‌ڤده‌ساڵ له‌و مێژوووه ئێمه له‌عێراق حاڵى حازر رووبه‌ڕوو له‌به‌رده‌م سێ شکستداین: شکستى دیموکراسی و فیدراڵى و شکستى خودى ده‌وڵه‌ت». ئێمە ڕووبەڕوو لەگەڵ شکستێکدا وەستاوینەتەوە، شکستێکی بەتەنها سیاسی و ئیداری نا، بەڵکو شکستێکی جڤاکی ئه‌و پێیوایه: «له‌وه‌ته‌ى روخانى فاشیزمى به‌عسی، ده‌وڵه‌تێک به‌به‌رچاومانه‌وه دروست ده‌کرێته‌وه پشتبه‌ستوو به‌ده‌سه‌ڵاتى زۆرینه که‌به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى په‌راوێزکردن و ئینکارکردنى ئه‌وانى دیدایه، ئه‌و زۆرینهیهى کهدیموکراسى ته‌نها وه‌کو هه‌ڵبژاردن ده‌بینێت نه‌ک وه‌ک کولتور و وه‌ک پایه‌یه‌کى دامهزراندنهوهى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى که لهدامهزراندنیهوه تائه‌مڕۆ جگه لهزیندانێکى گه‌وره چ مانایه‌کى دى بۆ زۆرینه‌ى گه‌لانى عێراق نه‌بووه». هه‌ربۆیه ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه که‌ئێمه ئێستا له‌به‌رده‌م مۆدێلێکى دهوڵهتداریداین که‌پێویسته هه‌مووومان لێیى بترسین، چونکه «ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى به‌عسی، ده‌وڵه‌تى سه‌پاندنى حوکمى که‌مینه بووبێت به‌سه‌ر زۆرینه‌دا، ئه‌وا مۆدێلى ده‌وڵه‌تى پاش به‌عس، ده‌وڵه‌تى سه‌پاندنى حوکمى زۆرینه‌یه به‌سه‌ر که‌مینه‌دا، ئه‌و زۆرینهیهى که‌ته‌نها وه‌کو زۆرینه‌و که‌مینه ته‌ماشاى دیموکراسى ده‌کات». خه‌بات عه‌بدوڵڵا له‌و باوهڕهشدایه: «تا هه‌نوکه عه‌ره‌به‌کان دوورن له‌وه‌ى بیرۆکه‌ى ده‌وڵه‌تى مۆدێرن قبوڵ بکەن»، ئه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستى ئه‌و له‌ده‌وڵه‌تى مۆدێرن ده‌وڵه‌تى مافه‌کانه، «ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى کهنوێنهرى کۆمه‌ڵگه‌یه‌و ده‌سه‌ڵات تێیدا ده‌ستاوده‌ست ده‌کات و ده‌وڵه‌تێکى چاودێریکاره«. وه‌کو ئه‌و ده‌ڵێت: «ده‌وڵه‌ت له‌ئه‌وروپا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى بیرۆکه‌ى سه‌روه‌رى و جیاکردنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت له‌ئایین و تادێته سه‌ر گرێبه‌ستى کۆمه‌ڵایه‌تى لاى لۆک و رۆسۆ، وه‌ک بوونه‌وه‌رێکى زیندوو به‌قۆناغى جیاجیا گه‌شه‌ى کردووه‌و پێگه‌یوه. به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وروپاوه، عێراق و ده‌وڵه‌تانى داگیرکه‌رى کوردستان کهنمونهى بچوککراوهى ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بیى ئیسلامین، نه‌ک هه‌ر نه‌یانتوانیوه گه‌شه بکه‌ن، تاڕۆژى ئه‌مڕۆ بهرگرییهکى گه‌وره‌ى هاتنه‌کایه‌ى مۆدێرنه بۆ ناو پایه‌ى ده‌وڵه‌ته‌کانیان ده‌که‌ن». بۆیه به‌پێچه‌وانه‌ى راى باوه‌وه، ناوبراو پێى وایه: «ئه‌وه‌ى له‌عێراق شکستى هێناوه هه‌ر به‌ته‌نها دیموکراسى نییه، به‌ڵکو خودى ده‌وڵه‌ت خۆیه‌تی». تەنها لەڕێی خۆماڵیکردنی نەوتی کوردستانەوە کۆتایی بە تاڵانوبڕۆی کۆمپانیا نەوتییەکان و ڕۆڵی قاچاخچییەکانی ناوخۆ دەهێنرێت سه‌پاندنی زۆره‌ملێیانه‌ی فیدراڵیزم سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى کورد بهفاکتهرى سه‌ره‌کى هه‌وڵى بهفیدراڵیزهکردنى عێراق داده‌نرێت، به‌ڵام خه‌بات عه‌بدوڵڵا له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌وه‌ى کورد له‌و بواره‌دا خه‌باتى بۆ کردووه جۆرێک له‌سه‌پاندنى زۆره‌ملێیانه‌ی فیدراڵى بووه. پێشیوایه: « پێداگرتنی کورد له‌سه‌ر فیدراڵیزم وه‌کو شێوازێک بۆ پێکه‌وه‌ژیان له‌عێراقدا، له‌ڕاستیدا بووه‌ته جۆرێک له‌سه‌پاندنی زۆره‌ملێیانه‌ی فیدراڵیزم به‌سه‌ر باقى کۆمیونیتییهکانی تری عێراقدا». وه‌کو خۆى ده‌ڵێت: «جگه له‌کورد، نه ده‌وڵه‌ت و نه هیچ کۆمیونیتییهکى تر‌ى عێراق ئاماده نین خۆیان له‌قه‌ره‌ى کارێکى له‌و جۆره بده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆرینه‌ى عه‌ره‌بى عێراق نه‌ک هه‌ر فیدراڵى ره‌ت ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵکو لێشى حاڵى نابن». له‌دیدى خه‌بات عه‌بدوڵڵاوه به‌شى گه‌وره‌ی شیعه‌کان ده‌سه‌ڵاتێکی مهرکهزیى به‌سه‌رکردایه‌تی خۆیان پێ چاکتره وه‌ک لهمهرکهزێکی لاواز‌و چه‌ند هه‌رێمێکی به‌هێز». ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێستى عه‌ره‌بى سوننه ئه‌و پێى وایه «له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک هۆکار که‌په‌یوه‌ندی بهئهنگێزهی ئیسلامیی ـ قه‌ومیی عه‌ره‌بییه‌وه هه‌یه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ش که له‌ڕووی مێژووییه‌وه عه‌ره‌بى سوننه یه‌که‌مین سودمه‌ندی عێراقێکی مهرکهزیى بوون، سوننه‌کان تا ئه‌م دواییانه دژی هه‌ر جۆره هه‌وڵێکی لاوازکردنى مه‌رکه‌ز بوون، به‌ڵام ئێستا به‌شێکیان رایهکى پێچه‌وانه‌یان هه‌یه«. بۆیه فیدراڵیزم له‌عێراق هه‌روه‌کو ئه‌و ده‌ڵێت:» تاهه‌نوکه فیدراڵیزمه له‌نێوان کورد له‌لایه‌ک و هه‌موو عه‌ره‌بى عێراق له‌لایه‌کى تره‌وه، که ئه‌مه‌ش له‌باشترین حاڵه‌تدا سیستمێکى فیدراسییه له‌نێوان دوو نه‌ته‌وه‌دا؛ یه‌کێکیان کهزۆرینهى عه‌ره‌به له‌ناوخۆیاندا حوکمێکى مهرکهزییان لا په‌سه‌نده، ئه‌وى دیکه‌شیان کهکورده ناچێته ژێر بارى حوکمێکى له‌و جۆره». له‌دیدى ناوبراوه‌وه تائێستا کورد تاکه کۆمیونیتییه له‌عێراق که لێبڕاوانه له‌هه‌وڵى بانگهشهکردنى فیدراڵیزمدایه، به‌شێوه‌یه‌ک که‌وه‌کو خۆى ده‌ڵێت:»خه‌ریکه فیدراڵیزم ببێته دوا ئامانج». بۆیه ناوبراو داوا له‌سه‌رکردایه‌تی سیاسیى کورد ده‌کات که : « ده‌ست له‌و باوه‌ڕه به‌ربدات که‌ساڵانێکه بینى پێوه‌گرتووه و لاى وایه فیدراڵیزم تاکه داوا‌و ئامانجى گه‌لى کوردستانە». هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:» کێشه‌ى گه‌لى کوردستان کێشه‌یه‌کى ملیۆنییهو حزبه‌کان چه‌ند گه‌وره‌ش بن هێشتا هه‌ر که‌مینه‌ن، کێشه‌ى کورد کێشه‌ى نێوان داگیرکه‌رو داگیرکراوه، فیدراڵیزم ته‌نها ئه‌و کاته چاره‌سه‌ره کورد مافى بڕیاردانى چاره‌نووسى خۆى لێ زه‌وت نه‌کرێت، مافى بڕیاردانى چاره‌نووس مافێکى ئهزهلیى گه‌لى کوردستانه هه‌روه‌کو چۆن مافى ئهزهلیى گه‌لانى دیکه‌شه«. عێراق هەر بەتەنها سامانی کوردستانی ناوێت، عێراق دەیەوێت کوردستان پاشکۆ و دەسندەخۆری خۆی بێت ئاینده‌ى دۆزى کورد له‌عێراق ده‌رباره‌ى دۆخى ئێستاى کوردستان، خه‌بات عه‌بدوڵڵا ئاماژه به‌وه ده‌دات: «کورد حاڵى حازر رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ شکستێکدا وه‌ستاوینه‌ته‌وه، شکستێکى به‌ته‌نها سیاسى و ئیدارى نا، به‌ڵکو شکستێکى جڤاکی.» هه‌ر ئه‌وه‌ش نا، به‌ڵکو لاى ئه‌و «شکستى کۆى ئه‌و پارادایمه سیاسییهشه که به‌درێژایى شه‌ست ساڵى پێشوو له‌لایه‌ن دوو مه‌یلى سیاسییه‌وه دنه ده‌درا». ده‌ربارەی هه‌نگاوه‌کانى ئێستای سه‌رکردایه‌تى سیاسیى کورد به‌رامبه‌ر به‌پرسه هه‌نووکه‌ییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌و جه‌خت ده‌کاته‌وه که له‌مڕۆدا شتێک نه‌ماوه له‌عێراق ناوى دۆزى کورد بێت، وتیشى: «دۆزى کورد له‌عێراق له‌سه‌ر ده‌ستى سه‌رکردایه‌تى سیاسیى کورد و ئه‌وانه‌ى پێیان ده‌وترێت نوێنه‌رانى کورد له‌به‌غدا، له پۆست و پاره‌دا کورت کرایه‌وه‌و کۆتایى پێ هێنرا. راستییه‌که‌ى له‌وه‌ته‌ى روخانى فاشیزمى به‌عسیی، هیچ ده‌مێک هێنده‌ى ئێستا قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسى دابه‌شبوون و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا نه‌بووه«. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: «وێنه‌ى ئێمه له‌عێراقدا دواجار ئاڕاسته‌یه‌کى ناشرینى وه‌رگرت، وێنه‌ى کوردى لهنهتهوهیهکى ئازادیخوازه‌وه کهخولیاى سه‌ربه‌خۆیى هه‌بوو، گۆڕى بۆ سواڵى مووچه». خه‌بات عه‌بدوڵڵا له‌و باوه‌ڕه‌دایه که «کورد له‌سایه‌ى لێکترازان و نه‌بوونى سیاسه‌تێکى رۆشندا نوێنه‌رى له‌به‌غدا نییه«و ده‌ڵێت:»ئه‌وانه‌ى به‌غدا نوێنه‌رى خۆیانن. ئه‌وانه پاڵه‌وانى دیموکراسیى هه‌ڵبژاردنن». ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه «به‌شێکى زۆرى ئه‌وانه‌ى به‌ناوى نوێنه‌رانى کورده‌وه له‌به‌غدان، له‌ڕووى سیاسییه‌وه که‌سانى بێ سه‌واد، ده‌ست و پێ سپى و کاراکته‌رى ههرزهگۆن». رێککه‌وتننامه‌ى ستراتیژى نێوان پارتى‌و یه‌کێتى ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا نه‌ده‌کرا درێژه بهڕێکهوتننامهى ستراتیژیى نێوان یه‌کێتى و پارتى وه‌کو ناوکۆییهک بۆ داهاتوویه‌کى باشتر بدرایه؟ خه‌بات عه‌بدوڵڵا وتى: «ئه‌گه‌ر لایه‌نه ئیجابییهکانى رێکهوتننامهى ستراتیژى نێوان یه‌کێتى و پارتى له‌چه‌ند ساڵى پێشوودا پێکهێنانهوهى ده‌سه‌ڵاتێکى هاوبه‌ش و خودنمایشکردنى لانى که‌مى ئه‌و دوو هێزه سیاسییه سهرهکییهى کورده‌وارى بووبێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانى دى له‌عێراق و ده‌ره‌وه‌دا وه‌کو یه‌ک هاوپه‌یمانى و ده‌سته‌به‌رکردنى ئارامییهکى سیاسیى رێژه‌یى بووبێت لهههرێمهکهماندا»، به‌ڵام بهبڕواى ئه‌و «رستێک ده‌رهاویشته‌ى سلبیشى لێکه‌وته‌وه که‌هه‌ر ئێستا سیستمى ده‌سه‌ڵاتى کوردیى رووبه‌ڕووى تهنگژهیهکى جدى کردۆته‌وه». هاوکات، پێشیوابوو «رێکهوتننامهى ستراتیژیى جگه له‌وه‌ى بووه ناوکۆییهک بۆ دووباره دابهشکردنهوهى پۆست و پاره له‌نێوان یه‌کێتى و پارتییدا، هه‌رێمى کوردستانیشى لهیهکهیهکى سیاسیى خاوه‌ن دۆزێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه گۆڕى بۆ میرنشینێکى نه‌وتیى و بازاڕێکى ئابوریى ناڕۆشن». ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه کهههروهکو چۆن به‌سیستمى حوکمڕانیى فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌وترێت (ده‌سه‌ڵاتى فه‌له‌ستینی)، به‌هه‌مان شێوه: «له‌میانه‌ى رێکه‌وتنى ستراتیژییه‌وه، سیستمى سیاسیى هه‌رێم وههمووو ئه‌و دامودهزگایانهى کهبیست ساڵه کار بۆ دروستکردنیان ده‌کرێت، ته‌نها له‌و شێوه به‌ڕێوه‌بردنه‌دا چڕبۆته‌وه که‌ده‌کرێت ته‌نها وه‌کو(ده‌سه‌ڵاتێکى کوردیی) ناوزه‌د بکرێن و هیچى تر». چونکه بهبڕواى ناوبراو « له‌م جۆره سیستمانه‌دا ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌و داموده‌زگایانه نین که به‌ناوى په‌رله‌مان و حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تییه‌وه کارده‌که‌ن، له‌وه گرنگتر ئه‌و شه‌رعیه‌ته شۆڕشگێڕانهیهیه که بۆ نموونه سه‌رۆک یان حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانى پرۆسه‌که کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ن و هه‌میشه له‌هه‌وڵى بهزیندویى هێشتنهوهیدان». خه‌بات عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت: «ئه‌م جۆره له‌ده‌سه‌ڵاتى شۆڕشگێڕانه، هیچ مانایه‌ک بۆ داموده‌زگاکانى سیستمه سیاسییه‌که ناهێڵێته‌وه، ئه‌وه‌ى ئێستا حاڵى حازر به‌ناوى په‌رله‌مان، سه‌رۆکایه‌تى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه پیاده‌ى دهوڵهتداریى ده‌کات، ده‌سه‌ڵاتێکه شه‌رعییه‌تى لهشۆڕشهوه وه‌رگرتووه». سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش و هه‌روه‌کو ئه‌و ده‌ڵێت: «رێکهوتننامهى ستراتیژى نێوان یه‌کێتى و پارتى له‌به‌شێکى گه‌وره‌یدا درێژه‌دان بوو به‌ته‌مه‌نى نوخبه‌و نه‌وه سیاسییه باوهکهى کایه‌ى سیاسیى کوردیى و لهبهینبردنى ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى نوخبه و نه‌وه‌ى سیاسیى نوێ». بۆیه ئه‌و نوسه‌رو روناکبیره ئه‌وه روونده‌کاته‌وه رێکهوتننامهى ستراتیژى بهدیوێک لهدیوهکاندا کارکردن بوو به« مۆدێلى دیموکراسیى رووسی، ئه‌وه‌ى ڤلادیمێر پوتین له‌م ساڵانه‌ى دواییدا دایهێناو حاڵى حازر وه‌کو قهیسهرێکى سته‌مکار تادێت ته‌نگ بهکۆمهڵگهى مه‌ده‌نیى رووسى هه‌ڵده‌چنێت». به‌ڕاى ناوبراو «مۆدێلى دیموکراسیى رووسى هیچ نیه جگه لههێشتنهوهى ده‌سه‌ڵات و گه‌مه‌ى سیاسى ته‌نها له‌ده‌ستى یه‌ک نوخبه و نه‌وه‌ى سیاسیی‌دا. ئه‌و نه‌وه سیاسییه‌ى که وایکردوه کایه‌ى سیاسیى کوردیى درێژکراوه‌ى هه‌مان کایه‌ى سیاسیى شه‌سته‌کانى سه‌ده‌ى رابردوو بێت». رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی به دیوێك له دیوه‌كاندا كاركردن بوو به مۆدێلی دیموكراسیی ڕووسی دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم و رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق ده‌رباره‌ى رێکه‌وتنى هه‌رێم و عێراق و پابه‌ندنه‌بوونى حکومه‌تى هه‌رێم بهڕادهستکردنى بڕێک له نه‌وته‌که‌ى به به‌غدا، خه‌بات عه‌بدوڵڵا له‌و باوه‌ڕه‌دایه که « عێراق هه‌ر به‌ته‌نها سامانى کوردستانى ناوێت، عێراق ده‌یه‌وێت کوردستان پاشکۆ‌و دهسندهخۆرى خۆى بێت». هه‌روه‌ها به‌پێویستى داده‌نێت هه‌رچى زووتره ده‌رهێنانى نه‌وتى کوردستان بکه‌وێته‌وه ده‌ستی کورد خۆی». چونکه بێ کۆنترۆڵکردنى ئه‌و سامانه نه‌ته‌وه‌ییه مه‌حاڵه کورد سه‌دان ساڵى دییش لهوابهستهیى ناوه‌ند رزگارى ببێت» . هاوکات، خه‌بات عه‌بدوڵڵا جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه ته‌نها له‌ڕێى خۆماڵیکردنى نه‌وتى کوردستانه‌وه «کۆتایى به‌تاڵان و بڕۆى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و رۆڵى قاچاخچییهکانى ناوخۆ ده‌هێنرێت، به‌ڵام مه‌حاڵه به‌م سه‌رکردایه‌تییه شکستخواردووهى ئێستا بکرێت». خه‌بات عه‌بدوڵڵا پێى وایه: گرفتى گه‌وره‌و شاراوه له‌ده‌رهێنانى نه‌وت و گۆڕینى هه‌رێم بۆ میرنشینێکى نه‌وتیى موڵکانهستێن، نه‌بوونى ده‌وڵه‌تێکى سه‌ربه‌خۆى نیشتمانى و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى موئهسهساتیو ئه‌گه‌ری وردوخاشکردنى چینى ناوه‌ڕاسته، ئه‌و چینه‌ی که کۆمه‌ڵناسه سیاسییه‌کان به بڕبڕه‌ی پشتى دامه‌زراندنى دیموکراسى داده‌نێن. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: «له هه‌مووو ئه‌و وڵاتانه‌ى پێشتر خاوه‌نى داموده‌زگاى دیموکراسى نه‌بوون، نه‌وت سته‌مکارى خوڵقاندوه». ناوبراو پێشیوابوو بوونى موئه‌سه‌سات پێشمه‌رجێکى بنه‌ڕه‌تى دامه‌زراندنى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى دیموکراسییه، که پێشمه‌رجه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى موئه‌سه‌ساتى له سێ مه‌رج به‌ده‌ر نین، ئه‌وانیش: دروستکردنى بازاڕه وه‌کو هێزێکى جیا له‌ده‌وڵه‌ت/ حزب، دووه‌میان گه‌شه‌کردنى چینى ناوه‌ڕاسته به به‌ده‌ستهێنانى تواناى خۆبژێوى نه‌ک به‌پشتبه‌ستن به مووچه‌ى به‌لاش، سێیه‌میشیان خۆڕاپسکاندن و پشتکردنه کولتورى کلاسیکیى کۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌و کولتوره‌ى زاده‌ى کۆمه‌ڵگه داخراوه هیرارکییه‌کانه و رێگه به دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵات و دابه‌شکردنى سامان به‌شێوه‌یه‌کى یه‌کسان نادات.
شاناز حه‌سه‌ن له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان له‌مانگى ئازارى ئهمساڵداو دواى ماوه‌یه‌ک تۆمارکردنى یه‌که‌م حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان که‌مامۆستایه‌کى ئایینى بوو له‌شارى سلێمانى، کاردانه‌وه‌ى جیاوازى به‌دوای خۆیدا هێناوه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه ئه‌وانه‌ى به‌کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه زۆبه‌یان نه‌خۆشى دیکه‌یان هه‌بووه. کۆرۆنا.. ئه‌و ڤایرۆسه‌ى له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه، ماوه‌ى چوارمانگه ته‌نگى به‌هاوڵاتیانى هه‌رێم و حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵچنیوه‌و چه‌ندین رێکارى توند گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى که‌مترین رێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدان تۆمار بکرێت. تائێستا له‌هه‌رێمى کوردستاندا حه‌وت هه‌زارو 315 تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆناو گیان له‌ده‌ستدانى (252) که‌سى دیکه تا ئاماده‌کردنى ئه‌م راپۆرته له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه تۆمار کراوه. به‌شێک له‌هاوڵاتیان گومانیان لهئامارى گیانله‌ده‌ستدان به‌کۆرۆنا هه‌یه‌و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش ده‌ڵێت:» ئه‌وانه‌ى گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن نه‌خۆشى دیکه‌یان هه‌بووه‌و کۆرۆناش به‌رگرى جهستهیانى لاواز کردووه‌و به‌و هۆیه‌وه بوونه‌ته قوربانى». پێشڕه‌و محه‌مه‌د، که‌خۆى توشبوویه‌کى کۆرۆنایه‌و نه‌نکى به‌و ڤایرۆسه گیانى له‌ده‌ستداوه، ده‌ڵێت نه‌نکى نه‌خۆشى دیکه‌ى هه‌بووه‌و زۆر پێش بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له‌سه‌ر جێگه په‌کى که‌وتووه. پێشڕه‌وی ته‌مه‌ن (37) ساڵ به هاوڵاتى وت» نه‌نکم ماوه‌ى دوو ساڵه نه‌خۆشى سه‌ر جێگه‌یه‌و ته‌ندروستى زۆر خراپ بوو، له‌قاچ که‌وتبوو، زمانى نه‌بوو، به‌ڵام شه‌وێک له‌هۆشچوو، بردمانه نه‌خۆشخانه پشکنینیان بۆ کرد‌و وتیان کۆرۆنایه‌تى». « نه‌نکم له‌سه‌ر جێگه بوو نه‌چۆته ده‌ره‌وه، ئێمه‌ش ماوه‌ى زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌ک بوو نه‌چووبووینه لاى، بۆیه گومانه‌که له‌وه‌دایه به‌چى تووشى کۆرۆنا بوو»، پێشڕه‌و وا ده‌ڵێت. هێرش سه‌لیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى، که خۆى هه‌ڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو و ئێستا چاکبۆته‌وه، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئه‌و که‌سانه‌ى که تووشى ڤایرۆسه‌که ده‌بن نه‌خۆشیه‌کى دیکه‌یان هه‌بێت باری ته‌ندروستیان ناجێگیرتر ده‌بێت، بۆیه زۆربه‌ى زۆرى ئه‌و که‌سانه‌ى به کۆرۆنا ده‌مرن نه‌خۆشى دیکه‌یان هه‌یه«. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد نه‌خۆشى درێژخایه‌ن و کۆرۆنا پێکه‌وه گرێدراون، بۆیه به‌رده‌وام ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان هه‌یه یا نه‌خۆشیه‌کى دیکه‌یان هه‌یه زیاتر ده‌بێت خۆپارێزیى بکه‌ن، چونکه به‌رگرى له‌شیان که‌مه‌و ئه‌م دوو نه‌خۆشیه‌ش پێکه‌وه کاریگه‌رى زیاتر ده‌بێت له‌سه‌ر که‌سه‌که‌و بۆیه زۆربه‌ى جار به گیانله‌ده‌ستدان کۆتایى دێت. تائێستا له‌پارێزگاى سلێمانى، زیاتر له پێنج هه‌زار که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و زۆرترین رێژى گیان له‌ده‌ستدان له‌هه‌رێمى کوردستان له‌پارێزگای سلێمانى بووه‌و گه‌یشتووه‌ته (210) که‌س. جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى هۆکارى زۆربوونى ژماره‌ى تووشبوان له‌پارێزگاى سلێمانى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که شوێنى جوگرافى و ژماره‌ى دانیشتوانى سلێمانى و ئاستى رۆشنبیرى وایکردووه ژماره‌که زۆر زیاتر بێ له‌چاو پارێزگاکانى دیکه‌و هاوڵاتیان خۆیان سه‌ردانى ناوه‌نده‌کانى پشکنین ده‌که‌ن. هێرش سه‌لیم، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که به‌پێى ئامارى زۆربه‌ى وڵاتان به‌ده‌گمه‌ن حاڵه‌ت هه‌یه هیچ نه‌خۆشییه‌کى دیکه‌ى نه‌بێت و ته‌مه‌نى گه‌نج بێت و به‌کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدابێت، «له‌کاتى مردنى توشبووه‌کاندا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ین که ئه‌م که‌سه ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى هه‌بووه‌و کۆرۆناکه بۆته هۆى مردنى». سه‌لمه جه‌زا، ژنێکى ته‌مه‌ن (39) ساڵه‌و دایکى سێ منداڵه‌و دووگیانه، هاوسه‌ره‌که‌ى به‌کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستداوه‌و باس له تووشبونى هاوسه‌ره‌که‌ى به‌کۆرۆنا ده‌کات و ده‌ڵێت» مێرده‌که‌م هیچ نه‌خۆشیه‌کى دیکه‌ى نه‌بوو، ته‌نیا له‌پڕ هه‌ستى بهبێهێزى کرد‌و سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌مان کرد، وتیان هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که‌یه، دواى ماوه‌ى سێ رۆژ مانه‌وه له‌ژێر چاودێریدا باری ته‌ندروستى تێکچوو». سه‌لمه باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌و رۆژه‌ى هاوسهرەکهى گیانى سپاردووه، پێش ئه‌وه قسه‌ى له‌گه‌ڵ کردووه‌و بارودۆخى زۆر باش بووه‌و هه‌واڵى منداڵه‌کانى پرسیووه‌و پێى راگه‌یاندووه که« خۆتان ئاماده‌بکه‌ن چاکدهبمهوهو دێمه‌وه ماڵه‌وه«. ئێستا سه‌لمه خۆى و منداڵه‌کانى و هەشت که‌سى دیکه له‌خانه‌واده‌که‌یان تووشى کۆرۆنا بووه‌و وتى» ئێستا ده‌زانم کۆرۆنا چه‌ند به‌ئازاره، ئه‌و پیاوه‌ى من که هیچ نه‌خۆشییه‌کى نه‌بوو، به‌ماوه‌ى هەشت رۆژ کۆتایى پێهێنا». به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌کۆى (252) که‌س که له‌هه‌رێمى کوردستاندا گیانیان سپاردووە که‌متر له (25) که‌سیان ته‌مه‌نیان گه‌نج بووه‌و به‌بێ بوونى نه‌خۆشییه‌کى دیکه به‌کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «به‌پێى زانیارى رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى، هه‌ر که‌سێکى پۆزه‌تیڤ کهکۆرۆناى هه‌بێت و گیان له‌ده‌ستبدات به‌کۆرۆنا هه‌ژمار ده‌کرێت». وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو مه‌رج نیه ئه‌وه‌ى به‌کۆرۆنا گیانله‌ده‌ستبدات به ته‌نگه‌نه‌فه‌سى بێت، وتیشى:» کۆرۆنا هه‌ندێک جار ده‌بێته هۆى جه‌ڵده‌ى دڵ، په‌ککه‌وتنى گورچیله‌و جگه‌رو کۆئه‌ندامى ههناسەو زۆر نه‌خۆشى دیکه«. محه‌مه‌د قادر جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه وه‌ک وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هیچ سوودێک له‌ئه‌وه‌دا نابینن که‌سێک گیانله‌ده‌ستبدات و به‌کۆرۆنا هه‌ژماربکرێت. هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌به‌ر هه‌ستیارى بابه‌ته‌که و زۆرى حاڵه‌ته‌کانى توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌کۆرۆنا پێشنیارى نه‌کردووه ئه‌و ته‌رمانه ده‌ستنیشانکردنیان بۆ بکرێت و به‌پێى یاسا رێگه به‌وه نادرێت بنێردرێنه پزیشکى دادى و دهستیشانى هۆکارى گیان له‌ده‌ستدانه‌که‌یان بۆ بکرێت.
ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى گۆڕان له به‌غدا جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که پارتى هیچ کات ئاماده نییه نه‌وت ته‌سلیم بکات و له‌ده‌ستى تورکیادایه‌و ده‌شڵێت:" خه‌ڵک بووته قوربانى سیاسه‌ته مه‌ترسیداره‌کانى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕانیش وه‌ک هاوبه‌ش و شاهیدێکى هیچ نه‌دیو له حکومه‌تدان و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نییه". وشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ده‌ڵێت:" هه‌موو که‌سێک ده‌زانێت که مه‌له‌فى نه‌وت به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه گرێى سه‌ره‌کى بۆ رێکنه‌که‌وتى عێراق و هه‌رێم دۆسیه‌ى نه‌وته، له‌به‌رئه‌وه چوونى وهفدى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى ناتوانن بگه‌نه بریارى کۆتایى". ئه‌وه‌ى واى کردووه حکومرانى له‌هه‌رێمى کوردستاندا که هه‌موو مه‌له‌فه هه‌ستیاره‌کان به‌ده‌ستى پارتیه‌وه بێت بریتییه له خهدهماتى به‌لاشى قوباد تاڵه‌بانى و وه‌زیرى دارایى ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم، به گشتى ئه‌وه‌ى که یه‌کێتى و گۆڕان بۆ پارتى ده‌که‌ن. هاوڵاتى: وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند که ئاماده نین نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکه‌ن، به‌ڵام داهاتى نه‌وت ته‌سلیم ده‌که‌ن؟ پێتانوایه بۆچى؟ وشار عه‌بدوڵا: نیه‌تى راسته‌قینه‌ى پارتى ئه‌وه‌یه نه‌وت له‌به‌رده‌ستى خۆیاندا بمێێته‌وه، که ده‌زانن نرخى نه‌وت شکاوه و به داهاتى ناوخۆشه‌وه ناتوانن موچه بده‌ن ده‌یانه‌وێت وه‌کو ته‌کتیک بۆ ماوه‌یه‌ک رێککه‌وتن بکه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌وت به‌رزبووه‌وه که چاوه‌روان ده‌کرێت بۆ ساڵى داهاتوو به‌زربێته‌وه به‌تایبه‌تى تێچوى نه‌وتى سه‌خه‌رى زۆره، بۆیه شاره‌زایانى ئابوورى باسى ئه‌وه ده‌که‌ن له 2021 نه‌وتى برێت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نزیکده‌بێته‌وه له سه‌د دۆلار. ئاسۆى لێکنزیبونهوهى و رێککه‌وتن هه‌ولێرو به‌غدا نادییه‌و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى ته‌نها به مه‌له‌فى نه‌وته‌وه هه‌یه که پارتى نایه‌وێت راده‌ستى بکات. هه‌موو که‌سێک ده‌زانێت که مه‌له‌فى نه‌وت به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه گرێى سه‌ره‌کى بۆ رێکنه‌که‌وتى عێراق و هه‌رێم دۆسیه‌ى نه‌وته، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م جۆره وه‌فدانه ناتوانن بگه‌نه بریارى کۆتایى. هاوڵاتى: وهفدى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى چوار جاره ده‌چێته به‌غدا، که پارتى نه‌وت راده‌ست ناکه‌ن وهفدى هه‌رێم که یه‌کێتى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات بۆچى ده‌چێت؟ وشیار عه‌بدوڵا: ئه‌وه‌ى یه‌کێتى و گۆڕانیش ده‌یکه‌ن بۆ کابینه‌که‌ى مه‌سرور بارزانى چ ئه‌وه‌ى یه‌کێتى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌و وه‌فده بۆ به‌غدا ده‌کات به‌هه‌موو شێوازێک پشتیوانى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌یان کرد له‌راستیدا، شاگردییهکى به‌لاشى پارتییه، ئه‌وه‌ى واى کردووه حکومرانى له‌هه‌رێمى کوردستاندا که هه‌موو مه‌له‌فه هه‌ستیاره‌کان به‌ده‌ستى پارتیه‌وه بێت بریتییه له خهدهماتى به‌لاشى قوباد تاڵه‌بانى و وه‌زیرى دارایى ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم، به گشتى ئه‌وه‌ى که یه‌کێتى و گۆڕان بۆ پارتى ده‌که‌ن. هه‌موو که‌سێک ده‌زانێت که مه‌له‌فى نه‌وت به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه گرێى سه‌ره‌کى بۆ رێکنه‌که‌وتى عێراق و هه‌رێم دۆسیه‌ى نه‌وته، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م جۆره وه‌فدانه ناتوانن بگه‌نه بریارى کۆتایى. هاوڵاتى: پێتانوایه یه‌کێکى دیکه له‌هۆکاره‌کانى رێککنه‌که‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا، په‌یوه‌ندى به به‌رپرسانى حکومرانى عێراقه‌وه هه‌یه که چاوپۆشى له‌گه‌نده‌ڵى هه‌رێم ده‌که‌ن؟ وشیار عه‌بدوڵا: ئه‌و ته‌به‌قه سیاسیه‌ى عێراق که گه‌نده‌ڵن و بکه‌رى سیاسین که له 2004 تا ئێستا هه‌ولێرو به‌غدا له هاوئاوازیدا بن چاوپۆشیان له‌گه‌نده‌ڵى یه‌کترى کردووه، په‌یوه‌ندى رێککه‌وتن دوو ته‌به‌قه‌ى سیاسى هه‌ردوولاوه هه‌یه. ئێمه له په‌رله‌مانى عێراق داواى ئه‌وه‌مان کرد موچه بکرێته سیستمێکى مه‌رکه‌زى له‌هه‌موو عێراقدا له‌دابه‌شکردنیدا و که‌سێک له پله‌یه‌کدا له به‌سره چه‌ند موچه‌ى هه‌بێت له سلێمانیش به‌هه‌مان شێوه بێت، حزبه‌کان دژى ئه‌وه‌ن و ده‌ڵێن قه‌واره‌ى هه‌رێم هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه که ئه‌سڵ و ئه‌ساسى نییه. هه‌رچى ده‌وائیرى فیدراڵى هه‌یه موچه‌که‌ى له به‌غداوه دێت، خۆیان ویستیان موچه‌ى که‌سوکارى ئه‌نفال و شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى بخه‌نه سه‌ربه‌غدا ئاساییى بوو، بۆیه فه‌زاى گشتى به‌تایبه‌تى تێکراى حزبه‌کانى کوردستان له خزمه‌تى پارتیدایه‌و هه‌رئه‌وه‌شه واى کردووه پارتى ئه‌وا سیاسه‌ت ده‌کات. کوردستان به‌راورد به حزبه‌کان له‌ده‌ستى پارتیدایه‌و پارتیش له‌ده‌ستى تورکیادایه، واتا پارتى ئازاد نییه له مامه‌ڵه‌کردن له نهوتداو رێکه‌وتنى 50 ساڵه‌ى له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌یه، سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌و ناوخۆى به سیاسه‌ته‌کانى ئه‌ردۆغانه‌وه هه‌یه که ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى زۆرى هه‌یه. هاوڵاتى: به‌ڵام بێجگه حزبه‌کان، پهرلهمانتارو نوێنه‌رانى یه‌کێتى و گۆڕانیش بێده‌نگ و تا راده‌یه‌ک به‌شێکیان ناره‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن؟ وشیار عه‌بدوڵا: ئه‌و ده‌نگانه‌ى نارازین له بارودۆخى کوردستان ده‌نگى په‌رت و بڵاون، کۆمه‌ڵێک ده‌نگ له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌کێتى نارازین کۆمه‌ڵێک ده‌نگ له‌ناو کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو هه‌ن که نارازین راسته ئۆپۆزسیۆنن، به‌ڵام سیاسه‌تى حزبه‌کانیان ده‌چێته‌وه جۆگهلهکهى پارتى. هاوڵاتى: به‌رپرسێکى حکومه‌تى هه‌رێم پێى راگه‌یاندم له هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى هه‌رێم 22 دۆلارى ده‌روات بۆ تورکیا‌و کۆمپانیاکانى نه‌وت و خه‌رجى بۆرى نه‌وته‌که‌و شتى دیکه، ئه‌مه گه‌نده‌ڵى نییه؟ وشیار عه‌بدوڵا: له‌عێراقدا ته‌کلیفه‌ى ده‌رهێنانى نه‌وت 10 دۆلار که‌متره، له‌هه‌رێمى کوردستان که هه‌مان وڵاتدایه له‌سه‌رو 20 دۆلاره‌وه ئه‌مه بۆ خۆى شکستى سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێم ده‌رده‌خات، مه‌له‌فى نه‌وت له کوردستانى عێراقدا به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه ، له ئاستى گشتیدا ئه‌وه‌ى رۆڵى سه‌ره‌کى ده‌بینێت تورکیا ئاراسته‌ى ده‌کات. کوردستان به‌راورد به حزبه‌کان له‌ده‌ستى پارتیدایه‌و پارتیش له‌ده‌ستى تورکیادایه، واتا پارتى ئازاد نییه له مامه‌ڵه‌کردن له نهوتداو رێکه‌وتنى 50 ساڵه‌ى له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌یه، سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌و ناوخۆى به سیاسه‌ته‌کانى ئه‌ردۆغانه‌وه هه‌یه که ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى زۆرى هه‌یه. خه‌ڵک بۆته قوربانى سیاسه‌ته‌کانى پارتى و سیاسه‌ته‌کانى پارتى مه‌ترسیدارن، ئه‌وه‌شى واى کردووه ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت سیاسه‌کانى یه‌کێتى و گۆڕانه که وایان کردووه ببنه شه‌ریک و شاهیدێکى هیچ نه‌دیو، راسته له‌ناو حکومه‌تدان به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتیان نییه. هاوڵاتى: ئایا خه‌ڵک بووه‌ته قوربانى؟ وشیار عه‌بدوڵا: خه‌ڵک بۆته قوربانى سیاسه‌ته‌کانى پارتى و سیاسه‌ته‌کانى پارتى مه‌ترسیدارن، ئه‌وه‌شى واى کردووه ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت سیاسه‌کانى یه‌کێتى و گۆڕانه که وایان کردووه ببنه شه‌ریک و شاهیدێکى هیچ نه‌دیو، راسته له‌ناو حکومه‌تدان به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتیان نییه. له‌ماوه‌ى رابردوودا ئه‌ندامێکى خانه‌ى راپه‌راندنى گۆڕان وتى (له‌ناو حکومه‌تداین، به‌ڵام له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا نین)، واتا ده‌سه‌ڵاتیان نییه. شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر داوام له قوباد تاڵه‌بانى کردووه نامه‌یه‌ک به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه بنوسێت بۆ عه‌لى عه‌لاق پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق تائێستا نه‌یتوانیوه ئه‌و نامه‌یه بنوسێت و ده‌سه‌ڵاتى نامه‌یه‌کى نییه به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه، چونکه پارتى به ئامانج نایه‌وێت بانک له سلێمانى و سنوره‌که‌ى بکرێته‌وه، چونکه بانک له کوێ بێت سه‌رمایه له‌وێیه. هاوڵاتى: چاره‌سه‌رى بنچینه‌یى و کۆنکرێتى بۆ ئه‌م دۆخه چییه؟ ئایا لامه‌رکه‌زى پارێزگاکان چاره‌سه‌ره؟ وشیار عه‌بدوڵا: له 30 ساڵى رابردوو پارتى له لامه‌رکه‌زى تێنهگهشتووهو چاره‌سه‌رى راسته‌قینه بۆ ئه‌م دۆخه‌ى هه‌رێم به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و غه‌دره جوگرافیه‌ى ئیداره‌ى له سنورى سلێمانى ده‌کرێت هه‌رێمى سلێمانیه، ئێمه دژى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستانین، چونکه له‌راستیدا قه‌واره‌که ده‌ستورییه، له برى هه‌رێمێک با ببێت به دوو هه‌رێم، له‌به‌رئه‌وه تاکه چاره‌سه‌ر هه‌رێمى سلێمانیه و به مونهزهمى له سلێمانى ده‌کرێت، بزانه هه‌رچى ئهزمهى دارایى هه‌یه له 2014 تا ئێستا هیچ پرۆژه‌یه‌کى سنورى هه‌ولێر و نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌زمه‌یه‌ک رووده‌دات 100 مهترییهکهى سلێمانى ده‌بێته قوربانى. هه‌رچه‌نده هێشتا یه‌کێتى جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نییه باسى هه‌رێمى سلێمانى بکات به‌راستى، ئه‌و ته‌به‌قه سیاسیه‌ى ئێستاى گۆرانیش ناچنه ژێربارى هه‌رێمى سلێمانى، به‌ڵام له‌یه‌کێک له چاوپێکه‌وتنانه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا که ئارام سه‌عید له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامیدا به ئاشکرادهڵێت "بروام به فیدڕاڵیه‌تى پارێزگاکان هه‌یه، که قه‌زییه‌که‌ى ده‌ستوریه و فیدراڵیه‌تى پارێزگاکانه که ئه‌مه مادهدهیهى ده‌ستورییه".
ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له به‌غدا جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که رێکه‌وتنى 50 ساڵه‌ى پارتى و تورکیا ریسه‌که‌ى کردووه‌ته‌وه به خورى و حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ناکات و ده‌شڵێت:" نه‌وتى هه‌رێم له‌لایه‌ن تورکیاوه ره‌هن کراوه". ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"دۆسیه‌ى نه‌وت له‌ده‌ستى هه‌رێمى کوردستان نه‌ماوه، کاتى خۆى پارتى نه‌وتى راده‌ستى تورکیا کردووه‌و رێککه‌وتنى 50 ساڵه‌ى له‌گه‌ڵ کردووه، ئێستا تورکیا خاوه‌نى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانه". ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، وتیشى:" چۆن دانه غازتوانى قه‌ره‌بووى 2 ملیار دۆلار له حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ربگرێت له‌برى ئه‌و ساڵانه‌ى که خه‌مڵاندوویه‌تى قازانج ده‌کات، تورکیاش قازانجى 50 ساڵ له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌سه‌نێت، که‌وته نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان بۆته ره‌هن لاى تورکیا". "تورکیا مانگانه 117 ملیۆن دۆلارى له نه‌وتى هه‌رێم ده‌ست ده‌که‌وێت، که بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت 9 دۆلار که‌متر ده‌دات، ئاماده نییه ده‌ستبه‌ردارى بێت و نه‌وته‌که‌ى ره‌هن کردووه" ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم بۆیه ناتوانێت نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکات" ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت ته‌سلیم بکات تورکیا سکاڵاى یاسایى له له‌نده‌ن و سویسرایه". ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید باسى له‌وه‌شکرد که تورکیا یه‌کێک له ئه‌دنامانى لیژنه‌ى دارایى بینیبوو" ئێمه ئاماده‌ین پرۆسه‌ى نه‌وتى هه‌رێم رابگرین، به مه‌رجێک حکومه‌تى عێراق ئه‌و سکاڵا یاساییه‌ى که دادگاى سی سى له پاریس کردوویه‌تى نێوده‌وڵه‌تى رایبگرێت". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى کۆمه‌ڵ وتیشى:" ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت راده‌ست بکات ئه‌و قه‌رزه‌ى تورکیا که لاى هه‌رێمى کوردستانه له‌ده‌ستى ده‌چێت له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌وته هه‌رزانه‌ى له‌ده‌ست ده‌چێت". ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد ئه‌گه‌ر جیاوازى راپۆرته‌که‌ى دیلۆیت و نه‌وتى حکومه‌تى عێراق بکه‌یت 9 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک جیاوازى هه‌یه"مانگانه حکومه‌تى هه‌رێم 13 ملیۆن دۆلار نه‌وت ده‌فرۆشێت و بۆ هه‌ر به‌رمیلێک 9 دۆلار جیاوازى هه‌یه که 117 ملیۆن دۆلار ده‌کات که تورکیا قازانجى تێدا ده‌کات، بۆیه تورکیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رازى نییه هه‌رێم نه‌وت راده‌ستى عێراق بکات". ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه‌شکرد چوونى وهفدى هه‌رێم بۆ به‌غدا "ته‌نها خۆ ماندووکردنه"، چونکه بهبڕواى ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، حکومه‌تى عێراق ئاماده نییه داهاتى نه‌وت وه‌ربگرێت له حکومه‌تى هه‌رێم. هه‌روه‌ها وتیشى:" عێراق تا ئێستا موچه‌ى مانگى حوزه‌یرانى دابه‌ش نه‌کردووه و پاره‌ى لێ زیاد نییه بیداته هه‌رێم و کێشه بۆ خۆى دروست بکات". ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى ته‌موزى 2020 وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند بڕیاردراوه، شاندى دانوستاندنکارى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بکه‌نه‌وه‌و ئاماده‌ن داهاتى نه‌وت ته‌سلیم بکه‌ن نه‌ک نه‌وت وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که شاندى حکومه‌ت به سه‌رۆکایه‌تیى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت له کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى له‌گه‌ڵ شاندى حکومه‌تى عێراق باسى له بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان، مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان و نه‌وت کردووه و "له ئایینده‌یه‌کى نزیکدا شانده‌که سه‌ردانى به‌غدا ده‌کاته‌وه". هه‌روه‌ها به راشکاوى ئه‌وه‌ى خسته‌روو که " حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یى ده‌ربڕیوه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبکه‌وێت، ئاماده‌ن داهاتى نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکه‌ن، نه‌ک نه‌وت زائیده‌ن نیوه‌ى داهاتى ناوخۆش به حکومه‌تى عێراق بدرێت له‌به‌رامبه‌ر دابینکردنى شایستهداراییهکانى هه‌رێمى کوردستان".
شاناز حه‌سه‌ن هه‌ردوو ده‌رمانى ( (hydroxychoroguine و ) (azithromycin) که له‌لایه‌ن کۆمپانیاى پایۆنیر له سلێمانى به‌رهه‌مهێندرا بۆ چاره‌سه‌رکردنى توشبوانى کۆرۆنا به‌کارده‌هێندرێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆمپانیاکه بۆ هاوڵاتى ده‌ڵێت:" هه‌رگیز نه‌مانوتووه چاره‌سه‌رى کۆرۆنامان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام کاریگه‌رى خۆى هه‌یه". سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆمپانیاى پایۆنیر به هاوڵاتى راگه‌یاند "ئێمه وه‌ک کۆمپانیاى دروستکردنى ده‌رمان به پێویستمان زانى وه‌ک هه‌موو وڵاتانى دیکه ئه‌و ده‌رمانه که ده‌توانێت هاوکارى چاره‌سه‌رکردنى توشبوانى کۆرۆنا بێت ئێمه‌ش له وڵاتى خۆماندا دروستى بکه‌ینه‌وه و بیبه‌خشینه توشبوه‌کان وه‌ک پاڵپشتیه‌ک بۆ چاکبونه‌وه‌یان". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد زیاتر له برى 250هه‌زار پاکه‌ت له‌و دوو جۆره ده‌رمانه به بێ به‌رامبه‌ر ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان کراون و وه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ى نیشانه‌کان که دواجار کاریگه‌رى له زوو چاکبونه‌وه‌ى توشبوه‌که ده‌بێت. کۆمپانیاى پایۆنێر ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که نه‌خۆشیه ڤایرۆسیه‌کان له جیهاندا چاره‌سه‌رى نیه و ته‌نیا ڤاکسین ئه‌و جۆره ده‌رمانانه ده‌توانن هاوکاربن بۆ رێگریکردن، وتیشى:"هه‌رگیز نه‌مانوتووه چاره‌سه‌رۆ کۆرۆنامان دۆزیوه‌ته‌وه به‌ڵکو ئه‌وه ته‌نیا به هه‌ڵه گه‌یاندرا، به‌ڵکو ته‌نیا ئه‌م ده‌رمانانه که تایبه‌تن به نه‌خۆشه‌کانى مه‌لاریا له‌ئه‌نجامى تاقیکردنه‌وه‌کان زانراوه سودى ده‌بێت بۆ پاڵپشتى تا به‌م رێگه‌یه خه‌ڵک له‌و رێژه‌ى زۆره‌ى گیان له‌ده‌ستدان که‌متر بکه‌ینه‌وه". جگه له‌و دودو ده‌رمانه ده‌رمانى که‌مکردنه‌وه‌ى ئازار و ئه‌و ده‌رمانانه‌ى وه‌ک ئاو هه‌ڵده‌واسرێت بۆ نه‌خۆش بۆ که‌مکرنه‌دوه‌ى ئازار و خواردن واته" ئێمه چوار ده‌رمانمان داوه‌ته وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم و عێراق،" ئه‌و ده‌رمانه تائێستاش بۆ توشبوانى ئاستى یه‌که‌م و دووه‌مى توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌کارده‌هێنرێت". وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که هه‌ردوو ده‌رمانى( (hydroxychoroguine و ) (azithromycin) ته‌نها پاڵپشتى بوون بۆ توشبوانى کۆرۆنا و له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا به‌کارهێنراوه‌و سودى لێوه‌رگیراوه. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" له‌ئێستادا به‌شێک له وڵاتانى جیهان له پرۆتۆکۆڵه‌کانیاندا ئه‌و دوو ده‌رمانه‌یان ده‌رهێناوه و چونکه سود وزیانه‌کانى ئه‌و ده‌رمانانه هێشتا له‌ژێر تاقیکردنه‌وه‌ادیه، به‌ڵام به‌شێک له‌وڵاتان به‌کارى ده‌هێنن، له‌هه‌رێمى کوردستان به‌رێژه‌یه‌کى که‌متر به‌کاریده‌هێنین". له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، پارێزگارى سلێمانى، له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى ده‌رمانى پایۆنیر ناوى دوو ده‌رمانیان راگه‌یاند که ده‌رمانى( (hydroxychoroguine و ) (azithromycin) بۆ چاره‌سه‌رى کۆرۆنا به‌کارده‌هێنرێت و دروست ده‌کرێت. ئه‌م ده‌رمانه بۆ ئه‌و توشبوانه به‌کارده‌هێنرێت که له‌سه‌ره‌تاى قۆناغى توشبوندان "ئه‌و کاته‌ى ڤایرۆسه‌که کارده‌کاته سه‌ر سییه‌کانى مرۆڤ ئه‌م ده‌رمانه کاریگه‌رى زۆر که‌م ده‌بێته‌وه. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" له‌هه‌موو دنیادا وه‌ک جۆرێک له چاره‌سه‌ر ئه‌و دوو ده‌رمانه به‌کارده‌هێنرێت و بۆیه لێره‌ش تائێستاش به‌کارده‌هێنرێت".
شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى سه‌رمایه‌یه‌کى گه‌وره‌ى وه‌زاره‌تن بۆیه که به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت بێگومان که‌لێن دروست ده‌بێت له کاره‌کانى ته‌ندروستى و پێویسته گرنگى زیاترى پێبدرێت. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد ژماره‌ى ئه‌و پزیشک و کارمه‌ندانه‌ى توشى کۆرۆنا ده‌بن گه‌یشتۆته سه‌رو 200که‌س و گیانله‌ده‌ستدانیش له‌ناویاندا تۆمارکراوه. وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه" هاوڵاتیان زیاتر له‌وه‌ى که هه‌یه پابه‌ند نه‌بن، خراپتر ده‌بێت و ئه‌وه روده‌دات که له کۆنترۆڵى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌رده‌چێت، ئه‌وه‌ش واده‌کات ئامێرى پزیشکى و کیتى پشکنین و ده‌رمان و قه‌ره‌وێڵه‌کان به‌ش نه‌که‌ن بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى کۆنتڕۆڵى ئێمه". محه‌مه‌د قادر ئاماژە بەوەش دەدات "زیاتر لە 50 تووشبوو هەیە کە پێویستیان بە ئۆکسجینە، چەندین تووشبوو هەن کە نیشانەکانی بە مامناوەند گرتووە وەکو تەنگەنەفەسی و کۆکە و بەرزی پلەی گەرمی، ئەمانە لەسەر چارەسەر تا راددەیەکی باشتر دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێن". هاوڵاتى: له‌ئێستادا دۆخى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمدا له‌چ ئاستێکدایه؟ محه‌مه‌د قادر: له‌ئێستادا بارودۆخه‌که خراپه و وه‌ک وه‌زاره‌ت پێشبینى ده‌که‌ین هاوڵاتیان زیاتر له‌وه‌ى که هه‌یه پابه‌ند نه‌بن، خراپتر ده‌بێت و ئه‌وه روده‌دات که له کۆنترۆڵى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌رده‌چێت، که ته‌نیا هاوڵاتى خۆى ده‌توانێت رێ له‌وه بگرێت. ئاماژەی بەوەشكرد: "مەترسی ڤایرۆسەكە لە تووشبووە بێ نیشانەكان دایە، چونكە جگە لەوانەی دەستنیشان دەكرێت، بێگومان چەندین دیكەی تووشبوو ھەن، كە نیشانەیان نییە، ئەمانەی كە نیشانەیان نییە دیار نین و خەڵكی دیكە تووش دەكەن، بێ ئەوەی ھەستی پێبكرێت، بۆیە ئێمە پێمانوایە ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیە بڕوات لە كارەساتێكی گەورە نزیك دەبینەوە". هاوڵاتى: له‌ئێستادا کێشه‌ى که‌مى ئامێرى پزیشکى و که‌ره‌سته‌ى پزیشکیمان نیه؟ محه‌مه‌د قادر: له‌ئێستادا کێشه‌مان نییه ده‌توانین به‌پێى پێیوست که‌ره‌سته ى پزیشکى دابین بکه‌ین بۆ توشبوه‌کان به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و وا‌بکات له کۆنترۆڵى ئێمه ده‌ربچێت، ئامێرى پزیشکى و کیتى پشکنین و ده‌رمان و قه‌ره‌وێڵه‌کان به‌ش نه‌که‌ن و بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى کۆنتڕۆڵى ئێمه که ئه‌مه زۆرى نه‌ماوه و ئه‌مه‌یه خه‌مى ئێمه که ته‌نیا رێگریکردن له‌م بارودۆخه‌ش به خودى هاوڵاتى خۆى ده‌کرێت و له‌ده‌ست ئێمه‌دا نه‌ماوه وه‌ک وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى. هاوڵاتى: ژماره‌ى توشبوونى پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى گه‌یشتۆته چه‌ند و ئایا کێشه‌ى که‌مى کارمه‌ند و پزیشک نیه له نه‌خۆشخانه‌کاندا؟ محه‌مه‌د قادر: ژماره‌ى ئه‌و پزیشک و کارمه‌ندانه‌ى توشى کۆرۆنا ده‌بن له 200 حاڵه‌ت تێپه‌ریوه و به‌رده‌وام زیاتریش ده‌بێت، به‌داخه‌وه یه‌ک دوو حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدانیش له‌ناو کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و شۆفێرى ته‌ندروستى تۆمارکراوه. که ئه‌مانه سه‌رمایه‌یه‌کى گه‌وره‌ى وه‌زاره‌تن بۆیه که به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت بێگومان که‌لێن دروست ده‌بێت له کاره‌کانى ته‌ندروستى و پێویسته گرنگى زیاترى پێبدرێت. هاوڵاتى: ماوه‌یه‌که باس له ڤاکسینێک ده‌کرێت له روسیا که عێراق ده‌یهێنێته وڵاتى بۆ چاره‌سه‌رى کۆرۆنا گونجاوه؟ محه‌مه‌د قادر: ئه‌و ده‌رمانه‌ى که له وڵاتى روسیاوه دێت ڤاکسین نیه و دژه ڤایرۆسه که روسیا پێشتر بۆ نه‌خۆشی ڤایرۆس به‌کارهاتووه و سودى هه‌بوه و ئێستاش له‌سه‌ر کۆرۆنا تاقیکردۆته‌وه و ده‌رئه‌نجامى ئیجابى هه‌بووه. رونیکرده‌وه ووتى" ئه‌م ده‌رمانه به‌م زووانه ده‌گاته عێراق و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى به عێراقیش ئێمه وه‌ک وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌میشه به یه‌که‌وه بین و له پرۆتۆکۆڵى چاره‌سه‌ریه‌کان هه‌میشه له‌یه‌که‌وه نزیک بین، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن لیژنه‌ى پزیشکیه‌وه په‌سه‌ندبکرێت و کوالیتیه‌که‌ى باش بێت و کوالیتبه‌که‌ى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى په‌سه‌ندبێت و دوو مادده‌ى چالاکى تێدابێت ئه‌وکات لاى خۆمان په‌سه‌نه ده‌کرێت. هاوڵاتى: ئێوه وه‌ک وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پلانتان هه‌یه ئه‌و ڤاکسینه بهێنرێته هه‌رێم جا له‌رێگه‌ى هاورده‌کردنه‌وه بێت یان به‌رهه‌م هێنانى له‌ناوخۆدا؟ محه‌مه‌د قادر: وه‌ک داواى فه‌رمى داوامان نه‌کردووه له‌هیچ کۆمپانیایه‌ک که ئه‌و ده‌رمانه‌ى روسیا به‌رهه‌م بهێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه بۆ ئێمه ئه‌م ده‌رمانه لێره دابین بکرێت چ له‌رێگه‌ى کۆمپانیاوه بێت یان له رێگه‌ى حکومه‌ته‌وه بێت به‌رهه‌م هێنان بێت یان کرین بێت، یان هاورده‌کردن بێت، بۆیه ئه‌وه‌ى زۆر گرنگه له‌کاتێ:دا ده‌رمانه‌که په‌سه‌ندکرا ئه‌وا به‌و کوالیتیه‌ى که کوالیتى کۆنترۆل په‌سه‌ندى ده‌کات جا به‌هه‌ر شێوازێک بگاته ده‌ستمان ئێمه به‌کاریده‌هێنیین ته‌نیا گرنگى له کوالیتیه‌که‌یدایه. بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا پێنج هەزار و 904 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە هەزار و 767 چارەسەرکراون 200 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها تاوەکو ئیستا سێ هەزار و 937 کەس لە نەخۆشخانەکاندا ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.
هاوڵاتى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) پاش رووداوه‌که‌ى کونه‌ماسى که تێیدا (ئاریوان شۆڕشگێر) شه‌هید کراو چه‌ند گه‌ریلایه‌ک و هاوڵاتیی مه‌ده‌نى برینداربوون ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که" کۆتایى به هێڵى خه‌یانه‌ت و داگیرکارى له کوردستان ده‌هێنین". پارتى ژیانى ئازادى کوردستان(پژاک) له به‌یاننامه‌یه‌کدا که ئه‌مڕۆ بڵاویانکردووه‌ته‌وه داوا ده‌که‌ن به مه‌به‌ستى خاوه‌نداریه‌تى له هێڵى به‌رخۆدان و ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌له‌که‌مان به‌رپرسیارانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و پێش له پاکتاوکارى و له‌ناوبردنى گه‌لى کورد بگرن. هه‌روه‌ها "بانگ ده‌که‌ین له لاوانى وڵاتپارێز و تێکۆشه‌رى شارى بۆکان درێژه پێده‌رى رێگاى ئاریوانه‌کان بن و به هه‌ڵگرتنى چه‌کى شه‌هید خاوه‌ندارى لى رێگاى به‌رزى شه‌هیدان بکه‌ن". ده‌قى به‌یاننامه‌ى پژاک تایبه‌ت به رووداوه‌که‌ى کونه‌ماسى: هه‌ر وه‌ک ده‌زانن له نیوه‌ى ئه‌و مانگه‌وه هێرشێکى به‌رفراوان ده‌کرێته سه‌ر ته‌ڤگه‌رى ئاپۆیى و هه‌موو هه‌رێمه‌کانى ته‌نیوه‌ته‌وه. "ئه‌و هێرشانه هیچ سنوورێکى جوگرافیایی، سیاسى و ئه‌خلاقى ناناسێ و به‌گشتى ناسنامه و هه‌بوونى کوردى ئازاد به ئامانج ده‌گرێ، له هه‌موو بوارێکه‌وه ئاسانکارى بۆ پێکهێنانى ئه‌م هێرشانه کراوه و ده‌رفه‌تى پێدراوه. ته‌با بوونى لایه‌نه‌کانى خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى له‌و کۆنسێپته‌دا گومانى تێدا نییه". هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته روو که له سه‌ده‌ى بیستویه‌که‌م که ناسنامه‌ى کوردى ئازاد له قۆناغى به‌جیهانی بووندایه و پرۆژه‌ى به‌یه‌که‌وه ژیانى گه‌لان، پێشکه‌شکراو له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى گه‌لى کورد، واته ته‌ڤگه‌رى ئاپۆیی؛ وه‌ک مۆدێلى سه‌رکه‌وتوو مۆرکى خۆى له‌و سه‌رده‌مه داوه، کۆنسێپتیکى به‌رفراوان به مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى له‌گه‌ڕدایه. هاوکات باسى ئه‌وه‌شى کردووه که ناوه‌رۆکى پیلانه‌که هه‌مان سیاسه‌تى کۆنى داگیرکارى ” ئاژاوه بنێوه و به‌ڕێوه‌یبه‌ره” یه که له درێژایى سه‌ده‌کانى نۆزده و بیستدا بوو به هۆى پارچه پارچه کردنى کوردستان و هه‌رێمه‌که. هه‌ر مۆدێلێکى هه‌رێمى یا خود هه‌ر رێکار و رێگه‌چاره‌یه‌ک که هه‌ڵقوڵاوى ئه‌ندێشه‌ى هه‌رێمه‌که بێت، وه‌ک خۆڕ‌اگرى و به‌رخۆدان له به‌رامبه‌ر داگیرکارى چه‌ندباره‌ى هه‌رێمه‌که ده‌بیندرێ و بڕیارى له‌ناوبردنى ده‌ده‌ن. ئه‌و کۆنسێپته بوارى جیاوازى نیزامی، سیاسی، فه‌رهه‌نگى و کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه و دوایین ئامانجی، پاکتاوکارى فه‌رهه‌نگى کوردانه. بزووتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى گه‌لى کورد که بونیادنه‌ر و په‌ره‌پێده‌رى فه‌رهه‌نگى به‌رخۆدانه له‌هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان، له پانتایى و به‌رینایى خاکى کوردستاندا ده‌کرێته ئامانج. بزاڤى ئاپۆیى سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى ته‌کنۆڵۆژیا و چه‌کى پێشکه‌وتووى دوژمنان و هاوکارى مادى دامه‌زراوه‌کانى ئابوورى جیهانی، سه‌رفیرازانه خۆڕ‌اگرى ده‌کا و زه‌برى کوشنده له دوژمن ده‌دات. گه‌ریلاى سه‌ده‌ى بیستویه‌ک هێماى داهێنانه و سه‌رکه‌وتن و ناکام هێشتنه‌وه‌ى داگیرکه‌رانه. به‌ڵام ده‌ستى خه‌یانه‌ت، خۆفرۆشى و نامه‌ردى لاوازییه‌کانى دوژمنان داده‌پۆشى و ئاشى هاڕێنى کورد به خوێنى رۆڵه‌ى کورد ده‌گه‌ڕێنێ. بۆ ڕاوه‌ستاندنى ئه‌و کۆنسێپته پێویستى به هه‌ڵوێستى خێرا و به‌کاریگه‌رى هه‌موو گه‌له‌که‌مان هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌هه‌مبه‌ر خه‌تى خه‌یانه‌ت و خۆفرۆشى و ده‌سکیسى داگیرکه‌ران. بێ بنه‌بڕکردنى خه‌یانه‌ت سه‌رکه‌وتن له کوردستاندا مسۆگه‌ر نابێت. هه‌روه‌ک له لێدوانى رابردوومان له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ى کونه‌ماسى باسمان کردبوو، هه‌ڤاڵێکمان شه‌هید بوو و سێ هه‌ڤاڵێ دیکه‌شمان بریندار که‌وتن. له‌م هێرشه‌شدا کۆمه‌ڵێ هاووڵاتى باشوورى کوردستانیش بریندار و شه‌هید بوون. ئه‌و هێرشه که له لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیاوه پێکهات ده‌رئه‌نجامى هه‌وڵ و ته‌قلاى خه‌تى خه‌یانه‌ت و به‌کرێگیراوى بوو و به هاوکارى که‌سانى خۆفرۆش روویدا. بۆیه‌ش له هه‌مبه‌ر ئه‌و ئاکاره نامرۆڤانه‌یه، سه‌ره‌تا بانگه‌وازى له هه‌موو لایه‌ن و پارته‌کانى باشوورى کوردستان ده‌که‌ین که بۆ له‌ناوبردنى نه‌خۆشى خیانه‌ت و به‌کرێگیراوى هه‌موو هه‌وڵدانى خۆیان بخه‌نه گه‌ر و بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست نه‌مێنن. هه‌رجۆره بێده‌نگى خزمه‌تى خه‌یانه‌ت و داگیرکارى ده‌کات. پارتى ژیانى ئازادى کوردستان له هیچ لایه‌ن و پارتێکى سیاسى ره‌وشت و ئاکارى وه‌ها په‌سه‌ند ناکات و ئاسته‌نگى سازکردن له هه‌مبه‌ر خه‌باتى پارچه‌کانى دیکه شه‌رمه‌زار ده‌کات. ئه‌و جۆره ره‌فتاره بێپێوانه وه‌ک به‌فیڕۆدانى ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد له پارچه‌کانى دیکه ده‌زانێ و داواى کۆتایى پێهێنانى هه‌یه. وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا، له‌و هێروشه‌دا هه‌ڤاڵێکمان به ناوى “ئاریوان شۆڕشگێر” خه‌ڵکى شارى بۆکان گه‌یشته پله‌ى به‌رزى شه‌هاده‌ت. به‌و بۆنه‌یه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزیان و هه‌موو هه‌ڤاڵان و دۆستانى و خه‌ڵکى شارى بۆکان و هه‌موو گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین و به‌ڵێنى درێژه‌پێدانى رێبازى هه‌ڤاڵ ئاریوان و هه‌موو شه‌هیدانى رێگاى ئازادى کوردستان هه‌تا گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان دووباره ده‌که‌ینه‌وه. هه‌ڤاڵ ئاریوان لاوێکى خوێنگه‌رم و خاوه‌ن هه‌ستى به‌رزى وڵاتپارێزى و خه‌ڵک دۆست بوو که به تێگه‌یشتن له داگیرکارییه‌کانى کۆمارى ئیسلامى و دۆخى ناله‌بارى کۆمه‌لگا و خوێندنه‌وه‌یه‌کى راست له پرسى کورد، رێگه‌ى چیا سه‌رکه‌شه‌کانى کوردستانى به ئامانجى درێژه‌دان به خه‌بات له‌سه‌ر رێچکه‌ى شه‌هیدانى پێشه‌نگ وه‌ک عاکیف مامۆ زاگرۆس، دلێر بۆکان و دڵگه‌ش و ئاراس گرته‌به‌ر. بڕیاردارى هه‌ڤاڵ ئاریوان له خه‌باتدا بوو به هۆى گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنى له ماوه‌یه‌کى کورت‌دا و به‌ردى بنه‌ماى کادربوون و پێشه‌نگایه‌تى شۆڕشگێرانه‌ى به پته‌وى دانا. دڵسۆزانه و خۆنه‌ویست شانی‌دا به‌ر خه‌بات و به نه‌زم و رێک‌وپێکى له کاردا ده‌ناسرا. به دڵنزمى و لێهاتوویى له ناو هه‌ڤاڵاندا خۆشه‌ویست بوو. یادى به‌رز بێت و رێگاى پر رێبوار. له کۆتاییدا جارێکى دیکه پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌ى به‌رێزیان و هه‌روه‌ها خه‌لکى خۆراگرى بۆکان ده‌رده‌بڕین و له هه‌موو گه‌له‌که‌مان له هه‌رچوارپارچه‌ى کوردستان به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵات و باشوور ده‌خوازین که به مه‌به‌ستى خاوه‌نداریه‌تى له هێڵى به‌رخۆدان و ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌له‌که‌مان به‌رپرسیارانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و پێش له پاکتاوکارى و له‌ناوبردنى گه‌لى کورد بگرن. هه‌روه‌ها بانگ ده‌که‌ین له لاوانى وڵاتپارێز و تێکۆشه‌رى شارى بۆکان درێژه پێده‌رى رێگاى ئاریوانه‌کان بن و به هه‌ڵگرتنى چه‌کى شه‌هید خاوه‌ندارى لى رێگاى به‌رزى شه‌هیدان بکه‌ن. خاوه‌ندارى له شه‌هیدان و نرخ و به‌هاکانمان و تێکۆشان له دژى خه‌یانه‌ت ئه‌رکى هه‌موومانه. ناسنامه‌ى شه‌هید ناو و پاشناو: رێبوار قولیزاده ناوى رێکخستنی: ئاریوان شۆڕشگێر له‌دایکبووی: شارى بۆکان شه‌هاده‌ت: ٢٥/٦/٢٠٢٠ شارباژێر باشوورى کوردستان پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) 2020/6/29
هاوڵاتى له به‌دواداچونێکى مه‌یدانیدا په‌یامنێرانى هاوڵاتى چیرۆکى ئه‌و خێزانه مه‌ده‌نییه بڵاوده‌کاته‌وه که بونه‌ته قوربانى بۆردومانه‌که‌ى تورکیا و به‌وهۆیه‌وه هه‌موویان برینداربوون و ژنى ئه‌و خێزانه قاچێکى له‌بنى رانییه‌وه بڕدراوه‌ته‌وه‌و قاچه‌که‌ى تریشى شکاوه‌و پارچه‌ى موشه‌ک و بۆمبه‌که هێشتا له جه‌سته‌یاندا ماوه‌ته‌وه. یه‌کێک له‌برینداران و شایه‌تحاڵه‌کانى روداوه‌که‌ى سه‌یرانگه‌ى کونه‌ماسى ورده‌کارى بۆردوومانه‌که‌ى تورکیا بۆ هاوڵاتى باس ده‌کات و ده‌ڵێت دوو فرۆکه‌بوون و یه‌کێکێیان نزیکه‌ى سێ کاتژمێر پێشتر چاودێرى ناوچه‌که‌ى کردووه‌و به‌وته‌ى چه‌ند که‌سێک ئه‌و فرۆکه‌یه له پێنجوێنه‌وه به‌دواى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌وه بووه. رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو 25ى حوزه‌یرانى 2020 له سه‌یرانگاى کونه‌ماسى سه‌ربه قه‌زاى شارباژێر له‌لایه‌ن فڕۆکه‌ى جه‌نگى سوپاى تورکیاوه ئۆتۆمبێلێک بۆردومانکراو به‌هۆیه‌وه گه‌ریلایه‌کى (پژاک) گیانى له‌ده‌ستداو حه‌وت که‌سى دیکه‌ش برینداربوون و له‌ناویاندا دووژن و دوومناڵى تێدابووه. که‌یوان کاوه ته‌مه‌ن 30 ساڵ دانیشتوى کونه‌ماسى و خاوه‌نى ئه‌و دووکانهى که بۆردومانکراوه‌و به‌هۆیه‌وه خۆى و هاوسه‌ره‌که‌ى و دوومنداڵى تریشى برینداربوون، هاوسه‌ره‌که‌ى که‌یوان قاچێکى له‌ده‌ستداوه‌و چه‌ند به‌شێکى دیکه‌شى سوتاوه‌و پارچه‌ى به‌رکه‌وتوه‌و هه‌روه‌ها خۆى و منداڵێکیشى چه‌ند پارچه‌یه‌کیان به‌رکه‌وتوه. که‌یوان له‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى روداوه‌که‌ى گێرایه‌وه‌و وتى:" وه‌ک هه‌ر رۆژێکى تر‌ى ئاسایى ئه‌و رۆژه له‌دووکان بووم لهدهروبهرى کاتژمێر پێنج به‌دواوه چه‌ند که‌سێک که جل و به‌رگى مه‌ده‌نیان له‌به‌ردابووه له‌ئۆتۆمبێلێکى توێتادا بوون هاتنه نزیک دوکانه‌که‌م". که‌یوان وتیشى "یه‌کێک له‌که‌سانه که جل و به‌رگى مه‌ده‌نى له‌به‌ردابوو هاته دووکانهکهو داواى هێلکه‌ى لێکردم منیش سه‌رقاڵى پێچانه‌وه‌ى هێلکه‌کان بووم ئه‌وه‌نده‌م زانى بۆردوومانکراین و ئه‌و که‌سه گیانى له‌ده‌ستداو خۆم برینداربووم و خێزانم و منداڵه‌کانم که له‌نزیک دووکانهکهبوون برینداربوون". به‌وته‌ى که‌یوان جگه له‌ئه‌وان چه‌ند که‌سێکى تریش له‌ناو ئۆتۆمبێله‌که‌و چه‌ند هاوڵاتیه‌کیش که بۆ گه‌شت وسه‌یران چوبونه ئه‌و ناوه برینداربوون، وتیشى "یه‌کێک له‌منداڵه‌کانم پارچه چوه‌ته ناو مێشکیهوهو به‌وته‌ى پزیشکه‌کان ناتوانن له‌ئێستادا هیچ ده‌ستکارییه‌کى بکه‌ن، هاوسه‌ره‌که‌شم قاچێکى له‌بنى رانییه‌وه بڕدراوه‌ته‌وه‌و قاچه‌که‌ى تریشى شکاوه‌و تائێستاش له‌نه‌خۆشخانه‌یه". هاوکات، په‌یمان تاڵب ته‌مه‌ن 30 ساڵ و خێزانى که‌یوان له‌نه‌خۆشخانه‌وه به هاوڵاتى وت:" بۆردومانه‌که بووته هۆى ئه‌وه‌ى قاچێکم ببڕنه‌وه‌و قاچه‌که‌ى تریشم شکاوه‌و کچ و کوره‌که‌م و هاوسه‌ره‌که‌م برینداربوون". رۆژێک دواى رووداوه‌که، ئه‌نجومه‌نى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌کرد، گروپێک له هه‌ڤاڵانیان له کاتى گه‌ڕانه‌وه له راپه‌ڕاندنى ئه‌رکه‌کانیان، "له ناو ئوتومبێلێکدا ده‌بنه ئامانجى هێرشى فڕۆکه‌ى جه‌نگى و سیخوڕییه‌کانى تورکیا". هاوکات ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه روو له داهاتوویێکى نزیکدا، زانیارى وردتر سه‌باره‌ت به چۆنێتى ئه‌و رووداوه بۆ ڕاى گشتى بڵاوده‌که‌نه‌وه. کونه‌ماسی، گوندێکه که‌وتووه‌ته ناحیه‌ى گاپیڵۆن له قه‌زاى شارباژێێ سه‌ر به‌پارێزگاى سلێمانییه، نزیکه‌ى 25 کیلۆمه‌تر له ناوه‌ندى پارێزگاى سلێمانییه‌وه دووره. رۆژێک دواى بۆردومانه‌که که له رۆژى هه‌ینى 26ى حوزه‌یران بڵاویکرده‌وه، سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکیدا ئیدانه‌ى بۆردومانه‌که‌ى تورکیاى کرد‌و به پێشێلکارى خاکى عێراق وه‌سفى کرد که به‌و هۆیه‌وه گیانى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى بووه‌ته قوربانى له‌به‌رنابه‌ردا، حاکم ئاکسۆى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا رایگه‌یاند که راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار تۆمه‌تى"بێ بنه‌ما"ى داوه له‌سه‌ر که قوربانى مه‌ده‌نى هه‌بێت له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى تورکیادا. حاکم ئاسۆى له‌تویتێکیدا ده‌شڵێت:"ئۆپه‌راسیۆنه‌که له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌کانى سوپاى تورکیا ئه‌نجامدراوه، له‌باکورى عێراق، ئه‌م بانگه‌شانه هیچ نین ته‌نها پروپاگه‌نده‌ى په‌که‌که‌ن له‌گه‌ڵ هاوسۆزه‌کانیان،ئه‌مه‌ش به ئامانجى ئه‌وه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى دژه‌تیرۆر ناشرین بکه‌ن". هاوکات وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که "نابێت ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ببنه ئامرازێک به‌ده‌ستى که‌مپینى (تیرۆرستان) په‌که‌که‌وه". حاکم ئاکسۆى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که"ته‌رکیزى ته‌واوه‌تى ده‌ده‌ین بۆ زامنکردنى سه‌لامه‌تى خه‌ڵکى مه‌ده‌نى هه‌م له پلاندانان و هه‌م له ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆنه‌کاندا، له‌م جۆره کارانه‌دا ریکۆردى سوپاى تورکیا پاکه". هاوکات داواى هه‌ماهه‌نگى له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان.
شاناز حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان رایگه‌یاند 57 پزیشک و کارمه‌ندیان توشى کۆرۆنا بون و ئه‌وه‌ش بۆته کێشه‌ى گه‌وره بۆیان و له‌ئێستادا به‌و هۆیه‌وه نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌ت به کۆرۆنا داخراوه ته‌نیا نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا کراوه‌یه بۆ توشبوان. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد تا ئێستا زیاتر له 59 پزیشک و کارمه‌ند له گه‌رمیاندا توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بون و ئه‌مه‌ش بۆته گرفتى سه‌ره‌کیان. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه" هه‌ندێک له‌و پزیشک و کارمه‌ندانه‌ى که توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بون له‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه ڤایرۆسه‌که‌یان توش بووه به‌هۆى تێکه‌ڵاوى خێزان و که‌سوکاریانه‌وه که توشبوو بون". به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى هاوڵاتى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌رمیانه‌وه ده‌ستى که‌وتووه له گه‌رمیاندا 1800پزیشک و کارمه‌ند هه‌ن. له گه‌رمیاندا به هاوکارى خێرخوازان و سه‌رمایه‌داران نه‌خۆشخانه‌یه‌کى 65 قه‌ره‌وێڵه‌یى له که‌لاردا دروستکراوه که بۆ ئۆکسجین گونجاو بێت و چونکه پێشتر له‌که‌لار نه‌بوه و حکومه‌ت دروستى نه‌کردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌گه‌رمیان دوو نه‌خۆشخانه هه‌یه نه‌خۆشخانه‌ى گشتى که‌لار و نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا که تایبه‌تن به نه‌خۆشانى کۆرۆنا. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه" به‌هۆى که‌مى پزیشک و کارمه‌ند له نه‌خۆشخانه‌کاندا به‌تایبه‌ت نه‌خۆشخانه‌ى گشتى که‌لار بۆیه به‌و هۆیه‌وه نه‌خۆشخانه‌که به‌روى توشبواندا داخراوه و ته‌نیا نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا له‌ئێستادا توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا وه‌رده‌گرێت". له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستاندا له گه‌رمیان هیچ حاڵه‌تێک تۆمار نه‌کرا، به‌ڵام دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان رۆژانه تووشبووى کۆرۆنا تۆمار کراوه به‌پێى وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى له گه‌رمیان. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ژماره‌ى تووشبوان گه‌یشتۆته 606 که‌س و له‌و ژماره‌یه 60 که‌س ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌کاندان و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن . به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه " ئێستا 60نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا ى گه‌رمیان له‌ژێر چاودێریدان و 10توشبویان بارى ته‌ندروستیان ناجێگیره". ئه‌وه‌شى وت" تائێستا 12 که‌س گیانیله‌ده‌ستداوه ".
شاناز حه‌سه‌ن فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان بۆچونى جیاواز له‌باره‌ى بڕینى له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران باس ده‌که‌ن و جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که "حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌و بڕینى موچه‌یه‌ک وه‌ک قه‌رز له‌سه‌ر خۆى هه‌ژمار ناکات و ناگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران". رۆژى یه‌کشه‌ممه 21ى حوزه‌یرانى 2020 حکومه‌تى هه‌رێم له بڕیارێکیدا له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى مانگى شوباتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى بڕى و ئه‌وه‌یان ئاشکرا کرد که بۆ پله باڵاکان له‌سه‌دا 50یان لێ ده‌بردرێت وه‌ک خۆیان باسی ده‌که‌ن ته‌نها بۆ ئه‌م مانگه‌یه بڕیاره‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌و که‌سانه ناگرێته‌وه که موچه‌کانیان که‌متر له 300 هه‌زار دینارى مانگانه‌یه له‌گه‌ڵ مینحه‌ى که‌سوکارى شه‌هیدان هه‌ر وه‌کو خۆى ده‌مێنێته‌وه. بڕیاره‌که‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم کاردانه‌وه‌ى جیاوازى له‌سه‌ر ئاستى هاوڵاتیان و شاره‌زایانى ئابوورى لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌و نیگه‌رانیى ده‌رده‌بڕن و په‌رله‌مانیش دژى بریاره‌که‌ى حکومه‌ت وه‌ستاوه‌ته‌وه و به"سته‌م کردن له فه‌رمانبه‌ران" وه‌سفیان کردووه. سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى حکومه‌ت وابریاریداوه برینى موچه ته‌نیا بۆ ئه‌م مانگه بێت وتى"به‌هه‌ر هۆکارێک ده‌ست ببرێت بۆ برینى موچه ناره‌وایه و هیچ بیانویه‌کى نیه". زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" حکومه‌ت باسى له‌وه‌کردووه که برینى موچه ته‌نیا بۆ ئه‌م مانگه ده‌بێت دواتر به‌پێى بارى دارایى حکومه‌ت گۆرانکارى تێداده‌کرێت". سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى شێوازى برینى موچه‌که‌ى رونیکرده‌وه که برینى شێوازى موچه‌که له پله‌باڵاکانه‌وه ده‌ست پێده‌کات که زۆرترین موچه‌یان لێده‌بردرێت و تا ده‌گاته موچه‌ى فه‌رمانبه‌رێک که له سه‌دا 21ى موچه‌که‌یان ده‌بردرێت. زیاد جه‌بار، وتیشى:" ئه‌م بریاره‌ى حکومه‌ت ته‌نیا بۆ ئه‌م مانگه‌یه ناوى نانێت پاشه‌که‌وتى موچه و قه‌رز". ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى دوپاتکرده‌وه " به‌هه‌ر هۆکارێک ده‌ست ببرێت بۆ برینى موچه ناره‌وایه و هیچ بیانویه‌کى نیه". په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى گۆڕان ده‌ڵێت له بڕیارى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، پرس به په‌رله‌مان نه‌کراوه‌و دژى وه‌ستاونه‌ته‌وه. دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆران له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ده‌یان ڕێگا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بیر له ده‌ستکاریکردنى موچه نه‌کاته‌وه، له بازگه‌ى مه‌خمور، سه‌یرانبه‌ن، پاره له کاسبکار و بارهه‌ڵگره‌کان وه‌رده‌گرێت، هه‌فته‌ى پێشوش به هه‌وڵى پۆلیسێک له بنکه‌یه‌کى گومرگى خورماڵ، ڕێگه له بارى قاچاغى جگه‌ره گیراوه، هه‌مو ئه‌و پارانه داهاتن بۆ وه‌زاره‌تى دارایى و به‌سن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستکارى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌کرێت". ناوبراو یه‌کێتى و پارتى تۆمه‌تبار ده‌کات که داهاتى هه‌رێمى کوردستان له‌رێکه‌ى کۆمپانیاکانه‌وه ده‌به‌ن، دابان وتى:" کۆمپانیاکانى پارتى و یه‌کێتى که خزمه‌تگوزاری(( ئاو و کاره‌با و خۆڵ و خاشاک و عه‌ریزه‌یان وه‌رگرتوه)) ...کۆمپانیاکانى ئاسایشى گشتى ((سکیوریتی))، خزمه‌تگوزارى و گواستنه‌وه‌ى نه‌وت و غاز و خاڵه سنورییه‌کان، باج و به‌خشین و ڕسومات، قاچاغى به‌رده‌وام بارته‌قاى له سه‌دا21 ى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران زیانیان له داهات داوه، ئه‌وه خودى داهاتى نه‌وت له‌ولاوه بێت". هاوکات جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که 460 خانه‌نشینى پله‌باڵاى نایاسایى که موچه‌کانیان 6 ملیۆن دینارى مانگانه زیاتره نایاساییى و وتیشى:"هه‌زاران که‌س دوو موچه وه‌رده‌گرن له لق و کۆمیته و مه‌ڵبه‌نده‌کان ده‌وام ده‌که‌ن، بون به نه‌زیفى دارایى و خواردنى مافى موچه‌خۆرى ئاسایی، ده‌بوو حکومه‌ت ئه‌مانه نه‌هێڵێت نه‌ک له‌سه‌دا 21ى موچه ببرێت". کۆمه‌ڵى ئیسلامى دواى بڵاوبنه‌وه‌ى بریاره‌که‌ى حکومه‌ت دژى وه‌ستانه‌وه‌و وه‌ک پارتێکى ئۆپۆزسیۆن به کارێکى دیکه‌ى"نایاسایى" حکومه‌ته‌که‌ى مه‌سرور بارزانى وه‌سفیانکرد. روپاک ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت"هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانین و کارێکى نایاساییه ئه‌و بریاره و ده‌بێت له‌په‌رله‌مان بریار له‌سه‌ر ده‌ستبردن بۆ موچه‌ى خه‌ڵک و موچه‌خۆران ببرێت نه‌ک حکومه‌ت بێ گه‌رانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتى ته‌شریعى بریار بدات". هه‌ر یه‌ک له فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ یه‌کگرتوو ئازادى په‌رله‌مانتارانى سه‌ربه‌خۆ له‌دواى کۆبونه‌وه‌ى خۆیان وه‌ک لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کانى ناو په‌رله‌مان بیروراى خۆیان له‌چه‌ند خالێکدا راگه‌یاند که تێیدا هاتبوو " به‌توندى دژى بڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانین و به بڕیارێکى سته‌مکارانه و نایاسایى ده‌زانین و پێچه‌وانه‌ى یاساى ڕێکخستنى موچه‌یه". راشیانگه‌یاند" له ڕێى په‌رله‌مانه‌وه کار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره ده‌که‌ین و داواى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان تایبه‌ت:به‌و بابه‌ته ده‌که‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان نه‌چووه ژێربارى ئه‌و داوا ڕه‌وایه‌ى خه‌ڵک، ئه‌وه له ڕێگاى دادگا و داواکارى گشتییه‌وه ڕێگه‌ى لێده‌گرین". په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى پارتى پێیوایه باشترین میکانزمى حزبه‌کانى به‌شدار له حکومه‌ت که پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان بووه بڕینى له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بووه. رێبوار عبدالرحیم ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" له‌روى پره‌نسیپه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هیچ بره پاره‌یه‌ک له هیچ فه‌رمانبه‌رێک که‌منه‌کرێته‌وه، به‌ڵام که بردرا گفتوگۆیه‌کى زۆرى له‌سه‌ر کرا، کێشه‌یه‌کى زۆرى له‌سه‌ر هه‌بوو، له‌میدیا و تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌نگۆیه‌کى زۆرى له‌سه‌ر بوو، ئایا به چ میکانیزمێک که‌مکراوه‌ته‌وه ئه‌و له‌سه‌دا 21 ". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له‌سه‌دا75ى داهاتى ناوخۆیی به‌هۆى کۆرۆناوه که‌مى کردووه و نرخى نه‌وت دابه‌زى و ئه‌و بره پاره‌یه‌ى له به‌غداوه هات نه‌ما، هه‌موو ئه‌مانه وایکرد ئه‌نجومه‌نى وه‌ه‌زیران به‌تێکراى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن "به‌تایبه‌ت هه‌ر سێ حزبه‌که، (پارتى و یه‌کێتى و گۆران ) پێ‌داگر بوون له‌سه‌ر باشترین میکانیزم له‌ئێستادا بۆ دابینکردنى موچه‌ى مانگى شوبات به‌شێوه‌یه‌کى کاتى تایاساسى چاکسازى له 1ى7 ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌پێویستیان زانى به په‌سه‌ندکردنى که‌له‌سه‌دا21 که‌مبکرێته‌وه".
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ورده‌کارى گفتوگۆى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق بۆ هاوڵاتى ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت:" زۆر لێک دوور نین و به‌غدا ئاماده‌یه 550 ملیار ده‌دات له‌به‌رانبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل ده‌کات و هه‌ولێریش داواى 900 ملیار ده‌کات". شیروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له فراکسیۆنى یه‌کێتى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" گفتوگۆکانى نێوان وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق به‌رده‌وامه و دوێنێ مسته‌فا کازمى و سه‌رۆک کۆمارى عێراق و به‌رپرسانى دیکه‌یان بینییوه‌و وهفدى هونه‌ریش کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و لێک دوور نین". ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق لاریان له رێککه‌وتن نییه‌و ته‌نها له‌سه‌ر هه‌ندێ ورده‌کارى گفتوگۆکان به‌رده‌وامى هه‌یه، وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یى نیشانداوه سه‌رجه‌م نه‌وته‌که‌ى راده‌ستى به‌غدا بکات، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا حکومه‌تى عێراق مانگانه 900 ملیار دینار و حه‌قده‌ستى کۆمپانیا نهوتیییهکان بدات". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى وتیشى:" حکومه‌تى عێراق تا ئێستا باسى 550 بۆ 600 ملیار دینارى مانگانه ده‌کات که ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستانى بکات و له‌به‌رانبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان". شیروان میرزا پێشیوابوو حکومه‌تى عێراق ئاماده نییه حه‌قده‌ستى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانى هه‌رێم بدات به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌دا که قه‌یرانێکى دارایى له وه‌ڵاتدا هه‌یه، به‌ڵام "لێک دوورنین و کاتێکى که‌م له‌به‌رده‌ستدایه". ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى که‌ى رێککه‌وتنه‌که واژۆ ده‌کرێت له‌نێوان هه‌ردوولادا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه کاتێکى که‌م ماوه‌و فریاى ئه‌وه ناکه‌ون وهفدى هه‌رێم جارێکى تر بگه‌ڕێنه‌وه‌و دواتر بڕیار بده‌ن"گرنگه هه‌موو شته‌کان به‌م زوانه یهکلایبکهنهوهو ئه‌وه‌ش له‌قازانجى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقدا ده‌بێت".
شاناز حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان رایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گاته رێککه‌وتن و شه‌فاف نه‌بێت له خه‌رجى و داهات، ئه‌وان ناچنه ژێربارى موچه‌بڕین"، سه‌رکردایه‌تییه‌کى یه‌کێتیش ده‌ڵێت:" لێدوانه‌که‌ى په‌رۆشى یه‌کێتى ده‌سه‌لمێنێت". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2020 لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان له په‌ره‌ى خۆى له تویته‌ر نوسیویهتى:"ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى کۆده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گاته رێککه‌وتن، شه‌فافییه‌تى نه‌بێت له خه‌رجى و داهات، یه‌کێتى ناچێته ژێر بارى مووچه بڕین". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه له ئه‌گه‌رى جێبه‌جێنه‌کردنى ئه‌و داواکارییه "هه‌ڵپه‌ساردنى به‌شدارى له په‌رله‌مان و حکومه‌ت، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت یه‌کێک ده‌بێ له بژارده‌کانمان". ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى رایگه‌یاند لێوانهکهى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى "په‌رۆشییه بۆ فه‌رمانبه‌ران". له‌تیف نێروه‌یى، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" لێدوانه‌که‌ى لاهور جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى په‌رۆشى یه‌کێتى ده‌سه‌لمێنێت له‌سه‌ر کێشه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران". ناوبراو پێشیوابوو حزبه‌که‌ى په‌رۆشى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه، وتیشى:"ئێمه له‌گه‌ڵ برینى موچه‌ى خه‌ڵک نین، بریاره‌که‌ش له کۆبنهوهى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ده‌رده‌که‌وێت". ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى تیمى یه‌کێتى له حکومه‌تى هه‌رێم به‌شداربوون له بریارى که‌مکردنه‌وه‌ى له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگى شوبات، به‌ڵام کادرو به‌رپرسانى دیکه‌ى دژى وه‌ستاونه‌ته‌وه، له‌تیف نێروه‌یى وتى:" شتێکى ئاساییه بونى دوو بیر‌ورا بۆ حزبێکى گه‌وره‌ى سیاسى بۆ گۆره‌پانى خه‌بات له‌سه‌ر پرسه هه‌ستیار و چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌کان و هه‌روه‌ک له‌سه‌ر گۆرانکارى و پێشهاته کوتوپرهکان له مه‌کته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه بۆچونى جیاواز هه‌بێت". به‌وته‌ى له‌تیف نێروه‌یى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و په‌یامى فه‌رمى خۆى راده‌گه‌یه‌نێت. دوێنێ دووشه‌ممه مه‌کته‌بى سیاسیى یه‌کێتى رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئاگادارن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیارى "که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى به ناچارى و له‌ژێربارى قه‌یرانێکى قورسى ئابوری‌دا ده‌رکردوه"، به‌ڵام به پێویستى ده‌زانن له قۆناغى داهاتوودا چاکسازى جگه له موچه له‌سه‌رجه‌م که‌رته‌کانى دیکه‌ى وه‌کو نه‌وت و سه‌رجه‌م داموده‌زگاى ئابوورى و وه‌به‌رھێنان بگرێته‌وه و په‌رله‌مانى کوردستانیش بڕیار له‌و رێکارانه بدات.
شاناز حه‌سه‌ن بەشێک لە فەرمانبەران و کارمەندانی هاتووچۆ و کاسبکاران لە شاری سلێمانی بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر کەمکردنەوەی موچەکانیان بە رێژەی 21% لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، گردبونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەیان کرد. دیارى به‌کر، ئه‌فسه‌رێکى هاتوچۆیه له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئێمه موچه‌ى پێنج مانگمان وه‌رنه‌گرتووه، داواى موچه‌ى ئه‌و مانگانه ده‌که‌ین نه‌ک حکوه‌مت بێت له‌یه‌که‌م هه‌نگاودا چاکسازى له موچه‌ى چینه هه‌ژاره‌کاندا بکات". ئه‌م کارمه‌ندى هاتوچۆیه وتیشى" هزۆربه‌ى کارمه‌ند و موچه‌خۆرى ئێستا کرێچین و خێزاندارن ناتوانن ئیش و کارەکان رایبکەن تا موچەکانیان پێنەدرێت و حکومەت دەستەبەری مافی فەرمانبەری راستەقینە نەکات". دیارى به‌کر، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه پێویسته حکومه‌ت به بریاره‌کانیدا بچێته‌وه و بیر له موچه‌ى چینه به‌رزه‌کان بکاته‌وه نه‌ک موچه‌ى فه‌رمانبه‌رى چه‌وساوه که له‌به‌رامبه‌ر هه‌قى خۆى موچه‌که‌ى پێده‌درێت". خۆپیشانده‌ران پێک هاتون له مامۆستایان و کارمه‌ندانى هاتوچۆ و فه‌رمانبه‌ر و کاسبکاران و خه‌ڵکى ئاسایى، ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن به‌هۆى نه‌دانى موچه‌وه هه‌موو سێکته‌ره‌کانى ژیان ده‌وه‌ستێت. نیاز حه‌سه‌ن مامۆستایه و له‌ناو خۆپیشانده‌ره‌کاندا به‌هاوڵاتى وت" ته‌واو خه‌ڵک ناتوانێت له ئه‌مه زیاتر به‌رگه‌ى برسێتى و نان بران بگرێت له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، چونکه ئه‌وه 6ساڵه حکومه‌ت خه‌ڵک ده‌چه‌وسێنێته‌وه رۆژێک پاشه‌که‌وت ده‌کات رۆژێک موچه نانێرێت، ئه‌مانه هه‌موو گاڵته‌کردنه به خه‌ڵکى خۆى". باسی له‌وه‌شکرد" ئێمه هه‌موومان ده‌زانین ڤایرۆسى کۆرۆنا هه‌یه و مه‌ترسیه‌که جیهانییه، به‌ڵام به ناچارى هاتوین و داواى راگرتنى ناهه‌قیه‌کان ده‌که‌ین". نیاز حه‌سه‌ن وتیشى" داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له‌وه زیاتر یاری به‌هه‌ستی مووچه‌خۆر نه‌كات و وه‌ك خۆیان به‌ڵێنیان دابوو مووچه له‌كاتی خۆیدا دابه‌شبكه‌ن". یاقوب مسته‌فا، پیاوێکى کاسبکاره و له‌ناو خۆپیشاندانه‌که‌دا داواى مافى موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران ده‌کات و وتى" موچه‌نه‌درێت ئێمه‌ش کارمان نابێت، بازاڕمان نیه، که‌س شت ناکرێت ئه‌وه‌ى دێته بازاڕ بێ پاره‌یه و ته‌نیا له بێزاریدا هاتووه". ئه‌م کاسبکاره ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد"هیچ شێتك بۆ ئێمه له‌وه گرانتر نیه كه ماڵ و منداڵمان بێ پاره‌بن، چونكه ئه‌وان چاوه‌ڕێی ده‌ستی ئێمه‌ن". ئەوە لە کاتێکدایە هەرچەندە حکومەتی هەرێم بڕی 400 ملیار دیناری وەکو موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەدەستگەیشتبوو، بەڵام حکومەت دەڵێت بۆ دابینکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ پارەی قەرزکردوە و لەو پارەیەی بەغدا قەرزەکانی داوەتەوە، بۆیە لە ئێستادا پارەی پێویستی بۆ دابەشکردنی موچە لەبەردەستدا نیە و کەمکردنەوەی موچە تاکە رێگاچارە بووە بۆ دابینکردنی مافی فەرمانبەران.
شاناز حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى جمهوری سلێمانى زانیارى ورد له‌سه‌ر به‌خشینى پلازماى خوێن بۆ هاوڵاتى ئاشکراده‌کات و ده‌ڵێت"تا سێ جار ده‌توانرێت پلازماى خوێن بۆ نه‌خۆشێکى کۆرۆنا هه‌ڵواسرێت". داهات حه‌وێزى پسپۆری هەناوی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى خسته‌روو هه‌موو که‌سێکى چاکبوه‌وه له ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌توانێت پلازماى خوێنه‌که‌ى بداته توشبویه‌کى دیکه و ژیانى رزگاربکات ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که نه‌خۆشى درێژخایه‌ن و که‌مخوێنیان هه‌یه. هاوڵاتى: پلازماى خوێن چییه و کێ ده‌توانێت پلازماى خوێن ببه‌خشێت؟ داهات حه‌وێزى: پلازماى خوێن به‌شێکه له خوێن واته که که‌سێک بتڵێک خوێن ده‌به‌خشێت، خرۆکه سوره‌کانى لێ جیاده‌کرێته‌وه و دواتر پلازماکه جیاده‌کرێته‌وه که شله‌یه‌کى زه‌رد باوه پێى ده‌وترێت ئاوى خوێن، ده‌کرێته ناو که‌سى توشبووى کۆرۆناوه. هاوڵاتى: کێ ده‌توانێت پلازماى خوێن ببه‌خشێت؟ داهات حه‌وێزى: هه‌موو که‌س ده‌توانێت پلازماى خوێن ببه‌خشێت، له‌کاتێکدا ئه‌و که‌سه پێشتر ڤایرۆسى کۆرۆناى گرتبێت و دواى 14رۆژ له چاکبونه‌وه‌ى ده‌توانێت پلازماى خوێنه‌که‌ى ببه‌خشێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه نه‌خۆشى درێژخایه‌نیشى هه‌بێت، به‌مه‌رجێک که‌سه‌که خۆى که‌مخوێن نه‌بێت، بۆیه که که‌سێک خۆى که‌مخوێن بێت ناتوانێت خوێنه‌که و پلازماکه‌ش ببه‌خشێت واباشتره که که‌مخوێن نه‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێک میکانیزم هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که که‌مخوێنن پلازماکه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت و دواتر خوێنه خه‌سته‌که‌یان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه. هاوڵاتى: چ که‌سێک سود له پلازماى خوێن وه‌رده‌گرێت؟ داهات حه‌وێزى: ئه‌و که‌سانه‌ى که که گه‌نجن و که زۆر ته‌مه‌نیان نیه، هه‌رچه‌نده ئێمه له‌نه‌خۆشخانه‌ى جمورى سلێمانى له‌سه‌ر هه‌ندێک نه‌خۆش تاقیمان کردۆته‌وه که ته‌مه‌نیشیان هه‌بوو، به‌ڵام زۆر سودیشیان لێبینیوه، که‌واته هه‌موو که‌س ده‌توانێت پلازما وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ى که گه‌نجه زیاتر سودى لێوه‌رده‌گرێت. هاوڵاتى: هه‌موو که‌س که پلازماى خوێنه‌که‌ى بۆ به‌کارده‌هێنرێت سودى لێوه‌رده‌گرێت? دواى چه‌ند کاتژمێر سودى ده‌بێت؟ داهات حه‌وێزى: زۆر له‌و نه‌خۆشانه‌ى که پلازماى خوێنمان بۆ هه‌ڵواسیون سودیان لێبینیوه به‌ڵام هه‌ندێک جار سوده‌که‌ى دواى 48کاتژمێر یان 72کاتژمێر ده‌رده‌که‌وێت وه هه‌ندێک نه‌خۆشیش هه‌بوه و پلازماى یه‌که‌ممان بۆ هه‌لواسیوه زۆر سودى لێوه‌رنه‌گرتووه بۆیه پلازماى دووه‌ممان بۆ هه‌ڵواسیوه وتا سێ جاریش ده‌توانرێت بۆى هه‌لواسرێت ئه‌وکات زۆرتر سودى لێوه‌رده‌گرێت وه دواى وه‌رگرتنى پلازماکه ده‌بێت ماوه‌ى دوو هه‌فته چاره‌سه‌رى کۆرۆنا وه‌ربگرێت ئه‌نجا ده‌توانین بڵێین ڤایرۆسه‌که له جه‌سته‌یدا نه‌ماوه چونکه پلازماى خوێنه‌که چاره‌سه‌رى ته‌واوه‌تى ناکات، بۆیه پێویسته که‌سه‌که له‌دواى وه‌رگرتنى خۆى بپارێزێت. هاوڵاتى: ئه‌و که‌سانه‌ى که پلازماى خوێن وه‌رده‌گرن دواى چاکوبنه‌وه‌یان ئه‌وانیش ده‌توانن پلازماى خوێن ببه‌خشن؟ داهات حه‌وێزى:ئه‌و که‌سه‌ى که پلازماى خوێن وه‌رده‌گرێت، دواى دوو هه‌فته له‌چاکبونه‌وه‌یى و نه‌مانى نیشانه‌کانى ڤایرۆسه‌که تیایدا یان که ده‌چێت پشکنین ده‌کات و ده‌رده‌که‌وێت ڤایرۆسه‌که له‌جه‌سته‌یدا نه‌ماوه ئه‌وکات ده‌توانێت جارێکى دیکه ئه‌ویش پلازما ببه‌خشێت. هاوڵاتى: رۆژانه چه‌ند که‌س پلازماى خوێنى بۆ ده‌کرێت؟ داهات حه‌وێزى: بهنزیکهیى رۆژانه زیاتر له 5نه‌خۆش پلازماى بۆ هه‌ڵده‌واسرێت رۆژانه ئێمه پلازماى خوێن بۆ 10نه‌خۆشى ڤۆرۆما ده‌نوسین، ئه‌و که‌سانه ده‌بێت خۆیان بچن به‌دواى پلازماکه‌دا بگه‌رێن، که ده‌ستیان که‌وت بۆیان هه‌ڵده‌واسرێت و رۆژانه چاودیریان ده‌که‌ین، تا چاکده‌بێته‌وه. رونیکرده‌وه و تى" نه‌خۆشخانه‌ى جمهورى تایبه‌ت کراوه به کۆرۆنا رۆژانه هیچ نه‌خۆشێکى دیکه وه‌رناگرین به‌ده‌ر له‌توشبوى کۆرۆنا، رۆژانه به به‌رده‌وامى 100نه‌خۆش داخڵى نه‌خۆشخانه ده‌بن، هه‌ندێکیان ده‌مێننه‌وه و هه‌ندێکیان که چاکبونه‌وه ده‌یانێرینه‌وه ماڵه‌وه و نه‌خۆشى دیکه دێته شوێنیان واته به‌به‌رده‌وامى 90بۆ 100نه‌خۆش داخڵ ده‌بن. لەهەرێمی كوردستانیش كۆی گشتی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 گەیشتوەتە 3 هەزار و 865 تووشبوو، لەنێویاندا 110 مردن هەیە و هەزار و 392 نەخۆش چاكبووەتەوە، هەروەها 2 هەزار و 363 نەخۆشیش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.
شاناز حه‌سه‌ن سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى حکومه‌ت وابریاریداوه برینى موچه ته‌نیا بۆ موچه‌ى ئه‌م مانگه بێت و ده‌ڵێت"به‌هه‌ر هۆکارێک ده‌ست ببرێت بۆ برینى موچه ناره‌وایه و هیچ بیانویه‌کى نیه". زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" حکومه‌ت باسى له‌وه‌کردووه که برینى موچه ته‌نیا بۆ موچه‌ى ئه‌م مانگه ده‌بێت دواتر به‌پێى بارى دارایى حکومه‌ت گۆرانکارى تێداده‌کرێت و به‌ڵام ئه‌گه‌ر واش بێت به‌هه‌ر هۆکارێک ده‌ست ببرێت بۆ برینى موچه ناره‌وایه و هیچ بیانویه‌کى نیه". سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى شێوازى برینى موچه‌که‌ى رونکرده‌وه وتى" برینى شێوازى موچه‌که له پله‌باڵاکانه‌وه ده‌ست پێده‌کات که زۆرترین موچه‌یان لێده‌بردرێت و تا ده‌گاته موچه‌ى فه‌رمانبه‌رێک که له سه‌دا 21ى موچه‌که‌یان ده‌بردرێت واته موچه زۆره‌کان زیاتریان لێده‌بردرێت وه‌ک له موچه که‌مه‌کان". زیاد جه‌بار، باسى کرد‌و وتى" ئه‌م بریاره‌ى حکومه‌ت ته‌نیا بۆ ئه‌م مانگه‌یه بۆیه ناوى نانێت پاشه‌که‌وتى موچه و حکومه‌ت خۆشى به قه‌رزارى فه‌رمانبه‌ران نازانێت بۆیه ناوى نانێت قه‌رز و به‌پێى بارودۆخى دارایى خۆى گۆرانکارى به‌سه‌ردا دێت، واته که ئه‌گه‌ر بارى دارایى حکومه‌ت باش بێت ئه‌وه لاده‌برێت و که خراپتریش بێت ئه‌وه خراپتر ده‌بێت". ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى دوپاتکرده‌وه " به‌هه‌ر هۆکارێک ده‌ست ببرێت بۆ برینى موچه ناره‌وایه و هیچ بیانویه‌کى نیه". له‌باره‌ى کاتى دابه‌شکردنى موچه‌وه وتى" ئه‌ه‌گر ئه‌و بریاره له سبه‌ینێوه بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، واش هه‌ر کاتى پێده‌چێت و ماوه‌یه‌کى ده‌وێت تا وه‌زاره‌ته‌کان رێکیده‌خه‌ن". ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، بە ڕەچاوكردنی ئەو داهاتەی كە ئێستا لەبەردەستی وەزارەتی دارایی و ئابورییه، بڕیاردرا تەمویلكردنی ڕێژەی 79% ( لە سەدا حەفتا و نۆی) خەرجییەكانی موچە و شایستەی دارایی موچەخۆرانی گشت وەزارەت و دەستە و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت و سەرجەم سەرۆکایەتی و دامەزراوەكانی هەرێم بڕیادراوە بە ڕاگرتنـی خەرجکردنی ڕێژەی 21% ( لە سەدا بیست و یەكی) ئەوە کە دەمێنێتەوە لەلایەن وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە لەسەر سەرجەم موچەخۆران جێبەجێ دەكرێت. هاوکات ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەسەر بڕیارەكەی حكومەت بۆ كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران ناڕازیە. سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی رایگەیاند: كە لە بڕیاری كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران ناڕازین. ئاشكراشیكرد: كە مەكتەبی سیاسی دیراسەی ئەو پێشهاتە دەكات رێگەیەك هەڵدەبژێرێت كە لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندا بێت. دەقی بڕیارەکانیکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/6/21 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا. لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێم و هەوڵەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرا. لە دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران چەندین كۆبونەوەی ئەنجامدا بە ئاراستەی هەرچی زو دابینكردنی شایستە داراییەكانی موچەخۆرانی هەرێمـی كوردستان له رێگەی دیراسەكردنی سەرجەم ئەگەر و دەرفەتەكان و بە ڕەچاوكردنی ئەو داهاتەی كە ئێستا لەبەردەستی وەزارەتی دارایی و ئابورییه كە بەراورد بە خەرجییەكانی موچە و شایستەی دارایی موچەخۆران، كورتهێنانێكی بەرچاوی تێدایە، بۆیە بە مەبەستی خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو كورتهێنانە كە هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ دواكەوتنـی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن حكومەتی فیدراڵی و لێكەوتە دارایی و ئابورییەكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە سەرتاسەری جیهانی گرتەوە بە هەرێمـی كوردستانیشەوە، ئەمە سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت. لە كاتێكدا ئەنجومەنی وەزیران پێزانینی خۆی دەردەبڕێت بۆ تێگەیشتنی موچەخۆران لەم بارودۆخە داراییە سەختە و بەتایبەتیش پزیشك و كارمەندانی تەندروستی كە لە هێڵی پێشەوەی جەنگن لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها هێزەكانی ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ و پێشمەرگەش، ئەنجومەنی وەزیران لە دوای دیراسەكردنی گشت ئەگەرەكان بڕیاریدا بە: یەكەم: أ: تەمویلكردنی ڕێژەی 79% ( لە سەدا حەفتا و نۆی) خەرجییەكانی موچە و شایستەی دارایی موچەخۆرانی گشت وەزارەت و دەستە و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت و سەرجەم سەرۆکایەتی و دامەزراوەكانی هەرێم. ب: ڕاگرتنـی تەمویلكردنی ئەو ڕێژەی 21% ( لە سەدا بیست و یەكەی) دەمێنێتەوە لەلایەن وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە لەسەر سەرجەم موچەخۆران جێبەجێ دەكرێت بە ڕەچاوكردنی زۆریی و كەمیی شایستەی دارایی موچەخۆر. ج: خەرجكردنی تەواوی 100%( لە سەدا سەدی) شایستەی دارایی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەو موچەخۆرانەش كە شایستەی داراییان (300) سێسەد هەزار دینار و خوارتره. د: خەرجكردنی تەنیا ڕێژەی 50% (لە سەدا پەنجای) شایستەی دارایی ڕاسپێردراوان بە خزمەتی گشتی و خاوەن وەزیفە باڵاكان و پلە تایبەتەكان لە (سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكانیان و ئەندامانی پەرلەمان و وەزیرەكان و ئەوانەی بە پلەی ئەوانن و بریكارەكانی وەزارەت و ئەوانەی بە پلەی ئەوانن و ئەوانەی موچەی بریكاری وەزارەت وەردەگرن و خاوەن پلە تایبەتەكان و ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری و دادگای پێداچونەوە و سەرجەم دادوەران و ئەندامانی داواكاری گشتی و گشت ئەو كەسانەی بەپێـی خشتەی كارپێكراوی موچە، موچە و دەرماڵەی هەردو پلە باڵای (أ) و (ب) وەردەگرن لەسەر میلاكی شارستانی و سەربازی و ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ). هـ: بڕگەی سەرەوە ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە بەو پلە و وەزیفانە خانەنشین كراون یا لە دوای جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە شایستەی موچەی خانەنشینی دەبن بەو وەزیفە و پلانە. دوەم: أ : پێویستە وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕێنمایی دارایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە دەربكات. ب : میکانیزمی هاتو لەم بڕیارە، ڕێکارێکی کاتییە و تەنیا بۆ موچەی ئەمجارەیە کە دابەش دەکرێت . ج : گشت وەزارەت و دەستە و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت و سەرجەم سەرۆکایەتی و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان بڕگەكانی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكەن لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری و بە ڕەچاوكردنی ڕێنماییەكانی خۆپارێزیی وەزارەتی تەندروستی لە كاتی دابەشكردنی موچە. سێیەم: ڕاسپاردنی لیـژنەی باڵای دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە ئەنجام بە ئاڕاستەی دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان. چوارەم: ڕاسپاردنی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ وەرگرتنـی ڕێكاری پێویست بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ژمارە (2)ی ساڵی 2020 كە لە سەرەتای مانگی تەمموزی 2020دا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.