شاناز حه‌سه‌ن فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان مه‌رجى قورس بۆ حکومه‌تى هه‌رێم داده‌نێن له‌باره‌ى موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان و موچه‌ى مانگانه‌ى ئێستایان که (30) رۆژ جارێک پێیان بدرێت به‌بێ لێبڕین. له‌ماوه‌ى ساڵانى 2015 چوار موچه‌و 2016 موچه به‌پاشه‌که‌وته‌وه دراوه، له‌ساڵى 2017دا (11) مانگى بهپاشکهوت موچه دابه‌شکراوه‌و یه‌ک مانگى به‌ته‌واوى نه‌دراوه‌ته فه‌رمانبه‌ران، له‌ساڵى 2018 (11) مانگى بهپاشهکهوت موچه دراو ته‌نها یه‌ک مانگى موچه‌ى ته‌واو دابه‌شکرا. هه‌روه‌ها کابینەی ئێستا پلانی هەیە چوار مانگ موچە پاشەکەوت بکات و بیخاتە ئەستۆی کابینەی پێشوو، به‌ڵام هێشتا له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى داراییه‌وه بڕیارى کۆتایى له‌سه‌ر نه‌دراوه. فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان داوایه‌کى راشکاوانه‌یان له‌حکومه‌تى هه‌رێم ده‌وێت له‌سه‌ر چاره‌نووسى موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان و موچه‌ى مانگانه. ئارام ره‌حیم، ته‌مه‌ن (36) ساڵ کارمه‌ند له‌ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت « ئێستا هه‌ر به‌قسه‌ى خۆش و کۆبوونه‌وه‌ى ئۆنلاین موچه ناده‌ن و ده‌یبڕن، ئه‌ى دوو مانگه‌که‌ى 2020 چۆن ته‌سفیه‌ى حساب ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا؟! ئه‌ى ئه‌و لێبڕینه چۆن قه‌ره‌بوو ده‌که‌نه‌وه‌و ناوى لێده‌نێن چی، لێبڕینى عه‌نته‌ری؟ «. ئارام ره‌حیم پێشیوایه شکستى حکومڕانى په‌یوه‌ندى به فه‌رمانبه‌رانه‌وه نییه‌و ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم خۆى چاره‌سه‌رى موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان بکات و (30) رۆژ جارێک موچه بداته فه‌رمانبه‌ران و دواینهخات. هه‌روه‌ها خێڵان عه‌بدول، پیشه‌ى مامۆستایه، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» حه‌وت ساڵه موچه‌خۆرى حکومه‌تم تائێستا خێرم لهپارهکهى نه‌بینیوه، چونکه کاتێک وه‌ریده‌گرین زیاتر لهموچهکهمان قه‌رز کردووه«. ئه‌و مامۆستایه پێشیوابوو بێپلانى حکومه‌تى هه‌رێم وایکردووه موچه‌خۆر ئاگاى له‌ده‌وام و کارى خۆى نه‌بێت. خێڵان عه‌بدول، له‌باره‌ى گفتوگۆى به‌غداو هه‌رێم که‌مانگانه له‌ئێستادا (320) ملیار دینار ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کرێت و بڕیاره رێککه‌وتن به نووسراو بکرێت، وتى» خه‌ڵک ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه‌و دانیشتووه چاوه‌ڕوانى ئه‌م رێککه‌وتنه‌یه، ئه‌گینا وه‌ک ساڵه‌کانى 2014 بۆ 2015 به‌لێشاو خه‌ڵک ماڵ و خانوو ده‌فرۆشێت و کۆچ ده‌کات تا رزگاری بێت له‌م وڵاته پڕ لهگهندهڵییه«. سیروان حه‌سه‌ن، (11) ساڵه فه‌رمانبه‌ره له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ وتى» راسته ئێمه تائێستا موچه‌ى مانگى نیسانمان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئێستا بارودۆخى فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆر زۆر خراپه، بۆیه به ئه‌وه رازین وه‌ک به‌غداى لێبکرێت، به‌ڵام پێویسته گره‌نتى هه‌بێت، که دواى دوو مانگ وه‌ک خۆى لێنه‌که‌نه‌وه و نه‌بڕێت». سیروان حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شى دووپاتیکرده‌وه« پێویسته له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم روونکردنه‌وه بدات له‌سه‌ر ئه‌و موچه پاشهکهوتکراوانهو بۆ راى گشتى بڵاویبکاته‌وه که چی لێدێت و چۆن ده‌درێته‌وه«. سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تى دارایى بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد دواى رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق، پێویسته مووچه‌ى چوار مانگى 2019 بهپاشهکهوت هه‌ژماربکرێت و مووچه‌ى هه‌ر مانگێک بۆ ئه‌و مانگه ناوزه‌ند بکرێت. به‌پێى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراق کراوه، له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت پاکانه‌ى حیسابات بکرێت و مانگه مووچه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ مانگانه‌ى مووچه‌ى به‌غدا رێکبخرێت، سه‌رچاوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى باسى له‌وه‌شکرد که« ئه‌و چوار مانگه‌ى له‌ساڵى 2019 له‌لایه‌ن کابینه‌ى پێشووه‌وه مووچه نه‌دراوه، به‌کرده‌وه پاشه‌که‌وت کراوه«. هه‌رێمى کوردستان نزیکه‌ى (27) ملیار دۆلار قه‌رزاره‌و له‌دواى ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، مانگانه مووچه‌ى دابه‌شکردووه و تائێستا دوانزه مووچه‌ى داوه. سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:» حکومه‌تى هه‌رێم له‌ئێستادا ناتوانێت موچه له‌کاتى خۆیدا دابه‌شبکات و لێبڕینى دوو مانگى رابردوو نایاسایی بووه«. زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئێمه وه‌ک په‌رله‌مان به‌رده‌وام وتوومانه ئه‌و لێبڕینه نایاساییه‌و له‌ناو په‌رله‌مانیش پرسیارمان له‌وه کردووه‌و بهڕاپۆرتى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌مان پیشانداوه که‌ئه‌و لیبڕینه نایاساییه، پێویسته وه‌زیرى دارایى و حکومه‌تیش به‌ڕاپۆرت وه‌ڵاممان بداته‌وه«. سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى حکومه‌ت ناتوانێت له‌کاتى خۆیدا مووچه دابه‌ش بکات جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه« به‌داخه‌وه ئه‌و پرسه‌ى بڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌هاتووەته په‌رله‌مان و بۆیه لێبڕینهکهشى ئێمه ئاگادار نه‌بووین». سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى وتی: وه‌ک لیژنه‌ى دارایی داوایان له‌حکومه‌ت کردووه وه‌ڵامى هه‌بێت بۆ پرسه‌کانى لێبڕینی موچه‌و موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان. زیاد جه‌بار ئه‌وه‌شى وت که«ته‌مه‌نا ده‌که‌م حکومه‌ت بتوانێت هه‌موو مانگێک له‌کاتى خۆیدا موچه بدات، به‌ڵام ناتوانێت، چونکه وا شته‌کانى تێکداوه نازانرێت چی ده‌کات و چۆن موچه دابین ده‌کات». زیاد جه‌بار جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، تائێستا حکومه‌ت هیچ بڕیارێکى به‌ڕه‌سمى رانه‌گه‌یاندووه بۆ رێکخستنه‌وه‌ى موچه وه‌ک به‌غداو نازانرێت چى ده‌کرێت.
هاوڵاتى دوای هەڵبژاردنی بەکاندیدی سەرەکی دیموکراتەکان، جۆو بایدن بووەتە رکابەری سەرسەختی دۆناڵد ترەمپ لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمساڵدا لەئەمریکاو زۆربەی راپرسییەکان بایدنیان دەستنیشانکردووە کەببێتە ٤٦ەمین سەرۆک. جۆو بایدن بەوە ناسراوە دژی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپە، بەتایبەتتر سیاسەتی دەرەوەی کەبڕیاری داوە لەکاتی بەسەرۆک بوونی زۆربەی بڕیارەکانی هەڵبوەشێنێتەوە سەبارەت بەئێران، چین، هەروەها رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بایدن لەبازنەی سیاسی وڵاتیشدا بەوە جیا دەکرێتەوە دژی سیاسەتی ناوخۆ‌و دەرەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیایە و پاڵپشتێکی گەورەی کوردەکانە، ئەمەش ئەنقەرەی خستووەتە دۆخێکی ناهەموارەوەو دژایەتییەکی توندی دەکات. جۆو بایدن، کەجێگری پێشووی سەرۆکی وڵاتیش بووە لەسەردەمی باراک ئۆبامادا پاڵپشتێکی گەورەی کورد بووە لەباکور، رۆژئاوا، هەروەها باشوری کوردستان. جۆو بایدن و ئەگەری سەرکەوتنی لەهەڵبژاردنەکاندا لەهەفتەی رابردوودا، کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان بەڕێوەچوو و تێیدا جۆو بایدن وەک تاکە کاندیدی پارتەکە هەڵبژێردرا بۆ سەرکەوتن بەسەر دۆناڵد ترەمپدا کەکاندیدی کۆمارییەکانەو چاوی لەوەیە دووبارە وەک سەرۆک هەڵبژێردرێتەوە. لەکۆنگرەکەدا، کەماوەی چوار رۆژی خایاند، بایدن وتارێکی پێشکەشکردو تێیدا هێرشی کردەسەر دۆناڵد ترەمپ کەئێستا وەک سەرۆک «ترس و تووڕیی و دابەشکاری»ییەکی زۆری دروستکردووە لەوڵاتەکەداو کاتی ئەوەیە «زاڵ ببین بەسەر ئەم وەرزە خامۆشەی» ترەمپ دروستیکردووەو «من دەبمە هاوەڵێکی رووناکی» بۆ ئەمریکا لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کەبڕیارە لەسێی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بەڕێوەبچێت. زۆربەی راپرسییەکان لەبەرژەوەندی بایدنی تەمەن (٧٧) ساڵە کە بەنزیکەیی (٨-٩) خاڵ یاخود لەسەدا ٩% لەپێش دۆناڵد ترەمپەوەیە بۆ بوون بەسەرۆکی داهاتوی ئەمریکا. لەنوێترین راپرسی سی ئێن ئێنی ئەمریکدا دەردەکەوێت لەسەدا ٥١٪ی گەلی ئەمریکا لەگەڵ دەنگداندان بۆ جۆو بایدن لەکاتێکدا دەنگدان بۆ دۆناڵد ترەمپ لەسەدا ٤٢٪ ە. بەهەمان شێوە راپرسییە نوێیەکانی بی بی سی و فاینانشڵ تایمز دەریدەخات سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بەهەشت خاڵ لەدوای کاندیدی دیموکراتەکانەو تەنها لەسەدا ٤٢%ی پشتگیری خەڵکی کۆکردووەتەوە بەبەروارد بەلەسەدا ٥٠٪ی بایدن. هەرچەندە بایدن بەمەودایەکی زۆر لەپێشە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە سەرۆکایەتی مسۆگەر کردبێت بەوپێیەی لەهەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ هیلاری کلینتۆنیش، کاندیدی دیموکراتەکان، بە رێژەیەکی زۆر لەپێش دۆناڵد ترەمپەوە بوو. تەنانەت کلینتۆن سێ ملیۆن دەنگیشی لەسەرۆکی ئێستای وڵاتەکە زیاتر بوو لەکاتی هەڵبژردنەکاندا، بەڵام بەهۆی سیستەمی دەنگدانی وڵاتەکەوە دۆناڵد ترەمپ سەرکەوت لەبەرئەوەی ویلایەتە یەکلاکەرەوەکانی فلۆریدا، ئایۆوا، ویسکۆنسن، مێشیگن، و پەنسیلڤانیانی بردەوە. پشتگیری بۆ کورد «من حەزم بەچارەی کوردەکان نییە»، ئەمە وتەی دۆناڵد ترەمپە لەکتێبە نوێیەکەی جۆن بۆڵتن، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، بەڵام جۆو بایدن بەوە جیادەکرێتەوە دژی ئەمەیەو هاوڕێی کوردەکانە، تەنانەت باس لەوە دەکرێت ئەگەر ببێتە سەرۆکی ئەمریکا ئەوا سەرسەختترین سەرۆکی پشتگیریکەری کورد دەبێت. میدیاکانی تورکیا زۆر لەمێژە بە «دوژمنی تورکیا» و «پرۆ کورد»ی لە قەڵەمدەدەن. لەماوەی (١٥) ساڵی کارکردنی لەئەنجومەنی پیران و هەشت ساڵی کارکردنی وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا، بایدن گرنگی تایبەتی داوە بەکورد، بەتایبەتیتر لەسەرەتاوە بەکوردانی هەرێمی کوردستان و دواتر کوردانی تورکیا‌و سوریا. بایدن یەکێک بووە لەو سیاسەتمەدارانەی ئەمریکا لەئەنجومەنی پیران وەک سیناتۆر پشتگیری خۆی بۆ ئازادکردنی عێراق دەربڕی لەساڵی ٢٠٠٢ و تێیدا بەڵگەی ستەمکاری سەدام حوسەین، سەرۆکی ئەوکاتی عێراقی، هێنایەوە دژی کورد. لەدانیشتنێکی ئەنجومەنەکەدا بایدن باسی لەوە کرد سەدام «بەشێوەیەکی بێبەزەییانە خەڵکی عێراقی سەرکوت کردووە – کوردەکان لەباکور، پاشان شیعەکان لەباشور، دواتریش دووبارە کوردەکان». تەنانەت بایدن دوای رووخانی رژێمەکەی سەددام و هاتنە ناوەوەی ئەمریکا پرۆژەیەکی پێشکەشکرد بۆ ئەنجومەنی پیران کە عێراقی دابەشدەکرد بۆ سێ هەرێمی کورد، شیعە، سوننە. بیرۆکەی دروستکردنی سێ هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٦ و بەپێی پرۆژەکە «هەرێمەکانی کورد، سوننە، شیعە هەریەکێکیان بەرپرس دەبن لەیاسا ناوخۆییەکان، ئیدارە، هەروەها ئاسایشی خۆیان. حکومەتی ناوەندی کۆنترۆڵی بەرگری سنور، کاروبارەکانی دەرەوە، هەروەها داهاتەکانی نەوت دەکات»، بەمەش هەرێمی فیدڕاڵی دروست دەبێت. پرۆژەکەی بایدن لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە لەساڵی ٢٠٠٧ پەسەندکرا بەدەنگی (٧٥) سیناتۆر، بەڵام ئیدارەی جۆرج بوش، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا، رەتیکردەوە چونکە زۆربەی بەرپرسانی ئەمریکا یەکپارچەیی خاکی عێراقیان دەویست. بۆبی گۆش، ستوننوسی پێگەی بلومبێرگی ئەمریکی لەوتارێکیدا باس لەوەدەکات لەحاڵەتی دەرچوونی بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا دەبێتە کێشەیەکی گەورە بۆ تورکیا. «ئەم پرۆژەیە لەئەنجامدا دەوڵەتێکی کوردی دروستدەکرد لەسنوری باشوری رۆژهەڵاتی تورکیادا کە نەفرەتییە بۆ تورکیا، چونکە پەیوەندی دوژمنکارانەشی هەیە لەگەڵ کوردەکانی خۆیدا. سەرۆکێکی ئەمریکی کەپشتگیری ناشیۆنالیزمی کوردی بکات دەبێتە سەرئێشەیەکی جددی نەک هەر بۆ تورکیا بەڵکو بۆ هەموو ئەو وڵاتانەی کوردی تێیدایە وەک عێراق، تورکیا، سوریا.» جۆو بایدن بۆ کوردانی رۆژئاواش هاوکارو پشتگیرێکی باشە. لەسەروبەندی پڕچەککردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەسەرکردایەتی یەکینەکانی پاراستنی گەڵ (یەپەگە) لەلایەن ئەمریکاوە دژی داعش، بایدن کەئەوکات جێگیری باراک ئۆبامای سەرۆک بوو، رەتیکردەوە لەچەندین دانیشتن‌دا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا یەپەگە بەتیرۆریست ناوببات. بایدن یەکێک بوو لەوانەی لەساڵی ٢٠١٥ پشتگیری بۆ پڕچەککردنی کوردەکانی سوریا دەربڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی کە ئەمە مەترسییەکی جددی بوو بۆ تورکیا، بەو هۆیەشەوە ئەنقەرە نیگەرانی خۆی لەو بارەیەوە دەربڕی و پەیوەندییەکانی واشنتۆن و ئەنقەرە گرژی تێکەوت. تەنانەت لەکاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا ساڵی رابردوو بەفەرمانی ترەمپ، بایدن نیگەرانی خۆی دەربڕی و وتی کەسەرۆکی ئەمریکا «کوردەکانی فرۆشت.» لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایدا لەباکوری سوریا کە رێیخۆشکرد بۆ تورکیا تا هێرش بکاتەسەر هاوپەیمانەکەی ئەمریکا لەجەنگی دژی داعش، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە). «ئەو هێزە کورد‌و عەرەبە ئازایانە [هەسەدە] باجێکی قورسیاندا بەقوربانیکردنی (١٠) هەزار جەنگاوەر کەچی ترەمپ هەموویانی فرۆشت»، بایدن دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ئەمەی وت. ئەیکان ئەردەمیر، پەرلەماناتارێکی پێشووی تورکیا و فیلیپ کۆوالسکی، توێژەر لە رێکخراوی بەرگری لەدیموکراسی لەوتارێکی هاوبەشیاندا بۆ پێگەی ناشناڵ ئینترێست باس لەوەدەکەن بایدن دەبێتە سەرۆکێکی «پرۆ کورد» و بۆ ئەمەش دەبێت پەیوەندی لەگەڵ ئەنقەرە دووبارە دابرێژێتەوە. «ئەگەر بایدن سوور بێت لەسەر پشتگیریکردنی کوردەکان، دەبێت پەیوەندییە ئاڵۆزەکەی واشنتن لەگەڵ ئەنقەرە، بەغداد، هەروەها دیمەشق ئاراستە بکاتەوە. بۆ سەرکەوتنی ئەمەش دەبێت بایدن ئەنقەرەو بەغداد قایل بکات وەک هاوبەشێک لێی بڕوانن کە لەتوانایدابێت کێشەکانی کوردیان بۆ چارەسەربکات نەک وەک کوردپەرستێک تەماشای بکەن کەدەبێت سنوردار بکرێت تاماوەی سەرۆکایەتی تەواو دەبێت». رێبازێکی نوێ لەبەرامبەر ئەردۆغان جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بەوە ناسراوە کەقسەی دڵی خۆی دەکات بەتایبەتی دژی تورکیا‌و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی وڵاتەکە. لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سەرنووسەرانی نیویۆرک تایمز کەهەفتەی رابردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری تەنی، جۆو بایدن ئەردۆغان بەکەسێکی «ئۆتۆکرات - دیکتاتۆر» ناودەبات. چاوپێکەوتنەکە مێژووەکەی دەگەڕیتەوە بۆ مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٩و بایدن دەڵێت کە «زۆر نیگەرانە» لە رێبازی ئەردۆغان لەبەرامبەر کورد‌و هەماهەنگی سەربازیی لەگەڵ روسیا جگە لەوەی پشتگیری خۆی دەردەبڕێت بۆ سەرکردە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا «ئەوەی من پێموایە دەبێت بیکەین گرتنی رێبازێکی جیاوازە لەبەرامبەر ئەو [ئەردۆغان] تا لای روون بێت، ئێمە پاڵپشتی سەرکردایەتی ئۆپۆزسیۆن دەکەین». بایدن وتیشی دەبێت ئەردۆغان «باجی ئەوانە بدات» و جەختیشی لەوە کردەوە دەبێت واشنتن سەرکردە ئۆپۆزسیۆنەکان بەهێز بکات «تا بتوانن رووبەڕووی ئەردۆغان بوەستنەوەو تێکی بشکێنن. نەک لەڕێی کودەتاوە بەڵکو لەڕێی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە». لەگفتۆگەیەکدا لەگەڵ نیویۆرک تایمز بایدن باس لەوەش دەکات هەڵوێستێکی توندتری دەبوو بەرامبەر سەرۆکی تورکیا سەبارەت بەهێرشکردنەسەر کوردەکان لەسوریا بەپێچەوانەی ترەمپەوە کە رێی بۆ چۆڵکرد. «ئەگەر من بومایە دوایین شت بمکردبا ملدان بوو بۆ ئەو سەبارەت بەکوردەکان. بەدڵنیاییەوە ئەوە دواین شت دەبوو». وتەکانی بایدن تووڕەیی لەنێوخۆی تورکیا هەڵگیرساندو ئیبراهیم کالین، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا، لەوەڵامدا لەتویتەری فەرمی خۆی نووسی، «رۆژانی فەرمان کردن بەسەر تورکیا بەسەرچووە، بەڵام ئەگەر پێتوایە هێشتاش دەتوانیت ئەوا فەرموو. باجەکەی دەدەیت». لەبارەی دوودڵی و ترسی ئەنقەرەوە سەبارەت بەدەرچوونی جۆو بایدن لەهەڵبژاردنەکانی سێی تشرینی یەکەمدا گۆش نووسیویەتی: «تورکیا هۆکاری خۆی هەیە نیگەران بێت لەئەگەری سەرکەوتنی بایدن. ئەمە نەک هەر ئەو پەیوەندییە نزیکەی ئەردۆغان کۆتایی پێدەهێنێت کە لەگەڵ ترەمپ دروستیکردووە، بەڵکو پێویستیشی بەوەیە مامەڵە لەگەڵ کەسێک بکات کە بۆچوونەکانی زۆر دژی ئەوانەی خۆیین». گۆش جەخت لەوەش دەکاتەوە هۆکارە شاراوەکەی تووڕەیی تورکیا بەرامبەر بایدن هاوسۆزیەتی بۆ کورد. «هاوخەمییە لەمێژینەکەی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ کورد لەعێراق و سوریا دەبێتە گەورەترین پەرێشانی بۆ ئەنقەرە ئەگەر ببێتە سەرۆک». ئەوەش دەخاتەڕوو کۆشکی سپی بایدن «ئەو مامەڵە تایبەتە ناکات لەگەڵ ئەردۆغان کە چاوەڕێی دەکات» و پێشتر دۆناڵد ترەمپ بۆی دەکرد.
هاوڵاتى هەریەکە لەمیسرو عێراق و ئوردن کۆبوونەوەیەکی لوتکە لەم هەفتەیەدا سازدەکەن کەتایبەتە بەچەند پرسێک، لەوانە؛ دەستدرێژیەکانی تورکیا بۆسەر هەریمی کوردستان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرسێ وڵات لەبواری ئابوری، بازرگانی و وەبەرهێنان. ئەوەش لەکاتێکدایە کە مستەفا کازمی سەرەتای ئەم هەفتەیە لەواشنتۆن گەڕایەوەو بڕیاریشە دوای کۆبوونەوەی لوتکە سەردانی سعودیە بکات. رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی دوێنێ بڵاویکردەوە؛ مستەفا کازمی کەسایەتیەکی نوێی گرنگە لەناوچەکە. دیوانی شانشینی ئوردونی رایگەند کە لەم هەفتەیەیەدا لوتکەیەکی سێقۆڵی بەڕێوەدەچێت لە نێوان عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر‌و شا عەبدوڵای دووەمی پاشای ئوردن و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق. ئەو لوتکە سێقۆڵییە کە بۆ سێیەمجارە گرێدەدرێت، لە پاڵ پەرەسەندنە هەرێمایەتیەکان، هاوکاری ئابوروی و بازرگانی و وەبەرهێنانی نێوان ئوردن و میسر و عێراق تاووتوێ دەکات. دەستدرێژیەکانی تورکیا بۆسەر هەرێم؛ تەوەرێکی لوتکەی سێقۆڵی دەبێت دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا ئه‌نقه‌ره‌ی تۆمه‌تبار کرد به‌پێشێلکردنی سه‌روه‌ری وڵات و رێزنه‌گرتن له‌بنه‌ماکانی دراوسێیه‌تی به‌هۆی ده‌ستپێکردنی هێرشه‌کانی تورکیا‌و بۆردوومانکردنی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، میسر یه‌که‌م وڵات بوو که‌پشتیوانی بۆ عێراق ده‌ربڕی و ده‌ستپێشخه‌ری کرد بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان و پشتیوانی دیپلۆماتی و سیاسی پێشکه‌شکردو سەرکۆنەی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی تورکیای له‌عێراق کرد. له 3ی ئه‌م مانگه‌شدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر ئیدانه‌ی پێشێلکارییه به‌رده‌وامه‌کانی سوپای تورکیای بۆ سه‌روه‌ری عێراق کرد‌و جه‌ختی له‌وه کرده‌وه کهپاساوهکانی تورکیا بۆ ده‌ستوه‌ردانه سه‌ربازییه‌که‌ی بێ بنه‌مان و کاره‌کانی قبوڵکراو نین و ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که تێکده‌دات. له‌کاتێکدا عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێن له دژی ده‌ستوه‌ردانه سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا به‌که‌مکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کان ده‌کات، میسر ده‌یه‌وێت له رووی ئابوورییه‌وه له‌عێراق نزیک بێته‌وه. ئه‌حمه‌د سه‌فا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی فشاری ئابووری دژی تورکیاداو رایگه‌یاند که‌وڵاته‌که‌ی تاووتوێی هه‌موو بژارده‌کان ده‌کات. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتی «ده‌یان کۆمپانیای تورکی له‌عێراق کارده‌که‌ن و په‌یوه‌ندییه‌کی بازرگانی به‌رفراوان هه‌یه که‌سوودێکی زۆری بۆ تورکیا هه‌یه‌و له‌ئێستادا لێکۆڵینه‌وه له‌وباره‌وه ده‌که‌ین». تارق فه‌همی مامۆستای زانسته سیاسییه‌کان له زانکۆی قاهیره ده‌ڵێت «میسر ده‌یه‌وێت عێراق بگه‌ڕێته‌وه به‌ره‌ی عه‌ره‌بی تا رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی ئێران و تورکیا ببێته‌وه‌و هه‌وڵده‌دات له‌ڕێی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا رووبه‌ڕووی تورکیا ببێته‌وه«. رۆژی 30ی مانگی رابردوو مسته‌فا مه‌دبولی سه‌رۆک وه‌زیرانی میسر چاوی به ئه‌حمه‌د نایف دلێمی باڵیۆزی عێراق له قاهیره که‌وت و تیایدا دلێمی خواستی وڵاته‌که‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان له‌گه‌ڵ میسر و به‌شداری کۆمپانیاکانی ئه‌و وڵاته له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق ده‌ربڕی. له 8ی ئه‌م مانگه‌شه‌دا رانیا ئهلمشات وه‌زیری هاوکای نێوده‌وڵه‌تی میسر له‌گه‌ڵ باڵیۆزی عێراق له قاهیره چۆنێتی به‌شداریکردنی کۆمپانیاکانی میسری له‌دووباره ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق و هاوکاری ئابووری نێوان هه‌ردوو وڵات تاووتوێ کرد. هاوکات میسر هه‌وڵده‌دات هاوکاری عێراق بکات له‌دابینکردنی پێداویستییه پزیکشییه‌کان و له 5ی ئه‌م مانگه‌دا هاله زاید وه‌زیری ته‌ندروستی میسر رایگه‌یاند که وه‌زاره‌ته‌که‌ی هاوکاری ئابووری تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ عێراق ده‌نێرێت. هه‌روه‌ها میسر کارده‌کات بۆ زیادکردنی هاوکاری ئه‌منی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له 24ی مانگی رابردوودا باسی له‌وه کرد که وڵاته‌که‌ی خوازیاره وتووێژی سێقۆڵی له‌گه‌ڵ میسر و ئوردن ئه‌نجامبدات سه‌باره‌ت به هاوکاری له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا. لای خۆیه‌وه جه‌مال به‌یومی ئه‌مینداری گشتی یه‌کێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی عه‌ره‌ب و یاریده‌ده‌ری پێشووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر رایگه‌یاند که قاهیره سیاسه‌تێکی ئاماده‌بوونی دیپلۆماتی و بازرگانی به‌هێز له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌یڕه‌و ده‌کات به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ عێراق. جه‌مال به‌یومی بۆ پێگه‌ی مۆنیته‌ر وتی «تورکیا له‌به‌ر دوو هۆکار عێراق به‌ئامانج ده‌گرێت؛ یه‌که‌میان فراوانکردنی ده‌سه‌ڵاتی له‌ناوچه‌که‌دا له‌ڕێی بوونی سه‌ربازیی له‌بنکه‌کانی له‌باکووری عێراق، دووه‌میان به‌ئامانجگرتنی کورده‌کان و ئه‌وانه‌ی له‌باکووری عێراق و سوریا ده‌ژین و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌یان ده‌زانێت». وتیشی «میسر ده‌یه‌وێت به سوودوه‌رگرتن لهنزیکبوونهوهو قبوڵکردنی رۆڵه‌که‌ی پلانه‌کانی تورکیا له عێراق شکست پێبهێنێت بۆیه له‌ڕێی کۆمکاری عه‌ره‌ب و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رێوشوێنه‌کانی بۆ پشتیوانیکردنی عێراق زیاتر کردووه«. ئه‌مینداری گشتی یه‌کێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی عه‌ره‌ب راشیگه‌یاند که میسر هه‌وڵده‌دات کۆمپانیاکانی که‌رتی تایبه‌تی هانبدات تا به‌شداری له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق بکه‌ن. باسی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی سێقۆڵیدا هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالکی دوێنێ رای خۆی لەسەر کۆبوونەی لوتکەی نێوان هەرسێ وڵات ئاشکراکرد بەتایبەت لەسەر ئەو دەنگۆیانەی باس لەئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی ئیسرائیل و عێراق دەکەن. کاتع رکابی سەرکردە لە هاوپەیمانێتیەکە وتی «هیچ پەیوەندیەکی نیە بەپرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل، هەروەها هیچ پەیوەندیەکیشی نیە بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکی ئیمارات و ئیسرائیل». ئاماژەی بەوەشکرد ئەم کۆبوونەوەیە درێژەپێدەری چەند کۆبوونەوەیەکی تری لوتکەی نێوان هەرسێ وڵاتە، پێشتر عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی پێشوو ئەنجامیداوە لەگەڵ هەریەکە لە سیسی و شای ئوردن. هەروەها ئاماژەی بە لێدوانێکی مستەفا کازمی کرد بۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی کە دوێنێ بڵاوبۆتەوەو تێیدا لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات وتوویەتی «ئه‌مه بڕیارێکى ئیماراته، بۆمان نییه خۆمان بخه‌ینه ناو بابه‌ته‌که‌وه». بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لەدیدارە لوتکەییەکەدا وێڕای باسکردن لە پەرەپێدانی هەماهەنگی ئەو سێ وڵاتە لەبواری ئابوری، بازرگانی و وەبەرهێنان جەخت لەسەر هەماهەنگی زیاتری هەرسێ وڵات لەئاستی ناوچەیی دەکرێتەوە. یەکەمین دیداری لوتکەیی نێوان عێراق، میسر و ئوردن، لەمانگی (ئازار/3)ی 2019 لەقاهیرە بەستراوە، دوەمین دیداریش لەمانگی (ئەیلول/9)ی ساڵی 2019 لەپەراوێزی کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەنیویۆرک بەستراوە. لەکاتی بەڕێوەچونی دوەمین دیداری لوتکەیی عێراق، میسر و ئوردن، کە هەریەکە لەبەرهەم ساڵح، شاعەبدوڵا و عەبدولفەتاح سیسی تیایدا بەشداربوون، هەرسێ سەرۆک رایانگەیاند، پشتیوانی تەواوی کێشەی فەڵەستین و مافەکانی گەلی فەڵەستین دەکەن وەک کێشەیەی گرنگی عەرەب و جیهان. هەر لە دووەمبن دیداری لوتکەییەدا جەختکراوەتە، کە گەلی فەڵەستین مافی بنیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان هەیە، کەپایتەختەکەی شاری قودس بێت، کە ئەوەش پشت ئەستورە بە رێککەوتنە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان. کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی عێراق دەکات عێراق بڕیاری هەڵپەساردنی پەیوەندی وەزاری لەگەڵ تورکیا داوە لەدوای بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبیلێکی ئێشکگری عێراقی، کە بەغدا لە ١٢ی ئابدا، رایگەیاند، پێشوازی لە وەزیری بەرگری تورکیا خەلوسی ئاکار ناکات. گۆڤاری «نیزافیسیمایا غازیتا»ی روسیا راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە دەربارەی گرژی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداو ئەنقەرە بەهۆی هێرشی تورکیاوە بۆ سەر کاروانێکی سەربازیی عێراقی و کوژرانی دوو ئەفسەری گەورەو شۆفێرەکانیان. هەر بەپێی راپۆرتەکە، دیارە هێرشەکەی تورکیا بە ئەنقەست نەبووە، بەڵام جارێکی تر کێشەکان لەسنوورەوە دەستیپێکردەوە، کە لەکاردانەوەی هێرشەکەشدا کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند، پشتیوانی هەر هەنگاوێک دەکات، کە بەغدا دژی تورکیا بیگرێتە بەر. پرۆسە سەربازییەکانی تورکیا لەسەر خاکی عێراق بۆ ماوەی سێ مانگە بەردەوامە، فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لەحوزەیراندا دەستپێکردنی پرۆسەیەکی ئاسمانی بەناوی «چڕنوکی هەڵۆ» لە ئاسمانی کوردستانی عێراق دژی پارتی کرێکارانی تورکیا راگەیاند، ئەمەشی وەک مافی بەرگری لەخود دایە قەڵەم بەپێی نەریتە باوەکانی نێودەوڵەتی. لەو بارەیەوە، نوێنەری کۆنگرەی نیشتمانی کورجستانی لە روسیا (فرحات باتیف) بۆ گۆڤارەکە دواوەو باسی لەوە کردووە، کەپێویستە لەچوارچێوەیەکی فراوانتردا لە رەفتارەکانی تورکیا بڕوانین، بەوەی لەمەودایەکی کورت‌دا بریتییە لەهەوڵدان بۆ فراوانکردنی هەژموونی خۆی لەو وڵاتانەی، کە بە «دەوڵەتی شکستخواردوو» لەقەڵەمیان دەدات، کە هەریەک لەلیبیا و سوریا‌و عێراق و لوبنان دەگرێتەوە. وتیشی «لەسەر مەودای ناوەندیش، بەگوێرەی توانا هەوڵدەدات خاکی دەوڵەتی عوسمانی بکاتەوە ژێر دەسەڵاتی راستەوخۆی تورکیا». هەروەها باسی لەوەش کردووە، کە ئەو دەوڵەتانەی نیوەیان وێران بوون و لاوازن لەناوچەکەدا ناتوانن بەهیچ شێوەیەک رووبەڕووی تورکیا ببنەوە، تورکیاش لای خۆیەوە هەڵوێستی لاوازی وڵاتانی رۆژئاوا دەقۆزێتەوە کە نایانەوێ بەشداربن لەشەڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆیە بەردەوامی دەدات بە سیاسەتە دوژمنکارەکانی دژی دراوسێکانی. ژمارەیەک لەوەزیرانى دەرەوەى وڵاتانى عەرەبى، پشتیوانى خۆیان بۆ ئەمن و سەروەرى عێراق نیشاندەدەن و ئیدانەى لەشکرکێشیەکانى تورکیا دەکەن. فواد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق پەیوەندى بەهەریەکە لە ئەحمەد ئەبوغەیت ئەمیندارى گشتى کۆمکارى عەرەبى و وەزیرانى دەرەوەى میسر و ئوردن و سعودیە و کوەیتەوە کردووە. ئەحمەد سەحاف، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، ئامانج لەپەیوەندییەکان پێدانى وردەکارى بووە لەبارەى هێرشەکانى تورکیا بەوڵاتانى عەرەبى و یەکخستنى هەڵوێستى ئەو وڵاتانەیە بەرامبەر تورکیا لەگەڵ دووبارەنەکردنەوەى هێرشەکان و کشانەوەى هێزەکانى لەسەر خاکى عێراق.
هاوڵاتی مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەردانی بنەماڵەی رەیهام یەعقوب، خانمە چالاکوانی دیاری بەسڕەی کرد کە رۆژی 19ی ئەم مانگە لەلایەن گروپێکی چەکدارییەوە کوژرا، کازمی سوێندی بەخوێنی ئەو چالاکوانە خوارد، لەکاتێکدا زۆرێک لەبەرپرسان سوێند بەمەزهەبەکان و کەسایەتیەکانی دەخۆن. کازمی وتی «سوێند بەخوێنی شەهید رەیهام، تاوانباران بەبێ سزادان دەربازیان نابێت هەرچەندە کاتیشی پێویست بێت». هەروەها بەڵێنی دا کەتۆڵەی خوێنی رەیهام یەعقوب و هیشام هاشمی و تەحسین ئوسامە بکاتەوە. لەماوەی چەند مانگی رابردوودا زنجیرەیەک تیرۆرکردن و رفاندن چالاکوانە عێراقیەکانی گرتۆتەوە. تەنها لەهەفتەی رابردوودا دوو چالاکوان کوژران و پێنجی دیکە لەهەوڵی تیرۆرکردن رزگاریان بوو، لەو کردەوانەدا پەنجەی تۆمەت بۆ میلیشایاکانی سەر بە ئێران رادەکێشرێت و توڕەیی دژیان برەودەسێنێت لەپارێزگای بەسڕەی باشور. چاودیران دەڵێن تووندوتیژییه‌کانی ئەمدواییانە بیرخەرەوەی هەڵمەتێکی بەرنامە بۆداڕێژراوە کەبەڕێوەدەچێت لەلایەن میلیشیاکانی سەربەئێران، وەک کەتائیب حزبوڵڵا و عەسائیب ئەهل حەق و عوسبه‌ت سائیرین، بۆ بێدەنگکردنی ئەو عێراقیانەی داوای کۆتایی هەژموونی ئێرانییەکان دەکەن لەوڵاتەکەیان. راهێنەری وەرزش، ریهام یەعقوب، (29) ساڵ، کە به‌چڕی لەخۆپیشاندانەکانی دژ بهحکومەتدا بەشداربوو، چوارشەممە (19ی ئاب) لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە لەبەسرە کوژرا، لەکاتێکدا تەقە لەو ئۆتۆمبیلە کرا کەتیایدا بوو. سێ ژن که لەوکاتهدا لهئۆتۆمبیلەکهدا بوون، برینداربوون و دواتر یه‌کێکیان مرد. دوابەدوای ئەوە وەزیری ناوخۆی عێراق عوسمان غانمی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی ئه‌نجامدا لەبەسڕە، لە 20ی ئاب دوای برەوسەندنی ژمارەی هێرشەکان دژی چالاکوانان لەشارەکە. هەمان رۆژ، چالاکوان فەلاح حەسناوی بەسەختی بریندارکراو دەستگیرانەکەی کوژرا کاتێک ئۆتۆمبیلەکەی به‌ر ده‌ستڕێژی گوله که‌وت لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە لەناوەندی بەسڕەدا. پێنج رۆژ لەوەوبەر لە بەسڕە، چالاکوان تەحسین ئوسامە شەحمانی کوژرا دوای ئەوەی زیاد لەبیست فیشەکی پێوەنرا. به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، سێ چالاکوانی دیکە دووشەمە لەبەسرە بەناوەکانی لودیا ریمۆن، فەهد زوبەیدی، عەباس سوبحی، دەچوون بۆ ماڵی تەحسین ئوسامە شەحمانی بۆ پرسەو سەرەخۆشی کاتێک ئۆتۆمبیلێکی پڕ لەپیاوانی چەکدار دەستیانکرد بەتەقەکردن لێیان. ئەو سێ که‌سه توانییان به‌برینداری هەڵبێن، بەڵام لەژیاندا مانه‌وه. شەحمانی چالاکوانێکی بەناوبانگ بوو لەشاری بەسڕە. ئەم تیرۆرکردنه یه‌کێکه لەزنجیرەیەک تیرۆرکردن لەم چەند مانگەی دواییدا، که‌پسپۆڕی بواری تووندوتیژیی هیشام هاشمی لەنێو ئه‌و کەسایەتییه بەناوبانگانهدا بوو کەکوژراون. رۆژێک دوای کوشتنی شەحمانی چالاکوان روقیە دهوسەری لەهەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو لەناوەندی بەسڕەدا کاتێک سێ چەکداری نەناسراو لەئۆتۆمبیلەکەیانەوە تەقەیان لێکرد. کارە تیرۆرە بەئامانجگیراوهکان بوونەته هۆی ترس و تۆقاندن لەناو چالاکوانانی عێراقدا، کەپێشتر لەمانگی تەمموزدا ئەزمونی تیرۆری هیشام هاشمییان لەبەغدا کردبوو، کە راوێژکارێکی حکومەت و ئەکادیمییەکی ناوداربوو دەربارەی گروپە توندوتیژەکان. هیچ گروپێک بەفەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لەتیرۆرکارییەکان رانەگەیاندووەو دەسەڵاتداران هێشتا کەسیان بە بەرپرس رانەگرتووە. بەڵام ئەو ئه‌کاونتانه‌ی سەر ئینتەرنێت کە وادەردەکەوێت پشتیوانی ئێران و هاوپەیمانانی بن لەعێراق، لەهەڕەشەیاندا لەچالاکوانان زۆر چاونەترستر بوون. دەیان چالاکوان لەعێراق کوژراون لەدەستپێکی خۆپیشاندانەکانەوە لەتشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، ئەوکاتەی چەندین کەسیان تیرۆرکران لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کەچەکی بێدەنگیان بەکاردەهێنا. نەتەوەیەکگرتوەکان و باڵیۆزخانەکانی وڵاتانی خۆرئاوا میلیشیاکان تۆمەتباردهکهن و تکایان لەبەغدا کردووه بەتەواوی ئازادی رادەربڕین بپارێزێت. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای کوشتنی یەعقوب رایگەیاند «شتێکی بێویژدانانەیە کەئەنجامدەرانی ئەم کارە قێزەونانە بەردەوامن لەکارەکانیان بەبێ لێپرسینەوە.» حاتەم فەلاحی پسپۆڕی سەربازیی و ستراتیژی، وتی بەرزبوونەوەی ئەمدواییەی هێرشە تووندوتیژەکان دژی چالاکوانان بەشێکە لەهەڵمەتێکی گشتگیر کە لەلایەن میلیشیاکانی سه‌ر بهئێرانەوە بەڕێوەدەبرێت بۆ «بێدەنگکردنی هەموو ئەو دەنگانەی داوای جێبەجێکردنی فەرمانڕەوایی دەوڵەت و گەڕاندنەوەی سەروەری نیشتمانی دەکەن.» هەروەها وتی کە لەڕێی ئەم کارانەوە، میلیشیاکان هەوڵی پارێزگاریکردن لەهەژموونی رژێمی ئێران ده‌ده‌ن بەکوشتنی ئەوانەی داوای ئازادی دەکەن. وتیشی «خۆپیشاندانەکان بوونەتە سەرچاوەی نیگەرانی بۆ ئه‌و میلیشیایانه‌ی ناسراون به‌وه‌ی هه‌رکه‌سێک تیرۆرده‌که‌ن کهبیروڕایان ره‌تبکاته‌وه». ئەو پسپۆڕە باسی لەوەکرد پێش زیادبوونی هێرشەکانی ئەمدواییە دژی چالاکوانانی عێراق، هەڵمەتێکی ناوزڕاندن و هاندان دژیان لەلایەن میدیای ئێرانییەوە دەستیپێکرد. ئەم هەفتەیە، ئه‌کاونته‌کانی ئینتەرنێت دەستیانکرد بەبڵاوکردنەوەی وتارێکی 2018ی میهر، که ئاژانسێکی هەواڵی ئێرانی نزیک لەپارێزگارە تووندڕەوەکانی ئێرانه، کەتێیدا یەعقوب و که‌سانی تر تۆمه‌تبارده‌که‌ن به‌وه‌ی بەشێک بن لە «تۆڕێک کە لەلایەن ئەمریکیەکانەوە دروستکراوه بۆ به‌ئامانجگردنی ئێران لەناوچەکە». فەلاحی وتی «بهکردنه ئامانجی چالاکوانان، میلیشیاکان بەشێوەیەکی ئاشکرا ئاستەنگ بۆ دەسەڵاتی حکومەتەکەی سەرەکوەزیران مستەفا کازمی دادەنێن و ئاماژە بەوەدەکەن که لەکارەکانیان ناوەستن و لەڕێی هێزەوە رووبەڕووی هەر هەوڵێک دەبنەوە که بۆ سنووردارکردنی نفوزیان بدرێت». کازمی چوارشەممە دوای هێرشەکان بەڕێوەبەری پۆلیسی بەسڕەو ژمارەیەک بەڕێوەبەری ئەمنیی تری لهکارلابرد. لەپۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا وتی حکومەت «هەموو شتێکی پێویست دەکات بۆ هێزە ئەمنیەکان تاکارەکانیان بەتەواوی ئەنجامبدەن». وتیشی «هاریکاریکردن لەگەڵ بکوژران یان بڵاوکردنەوەی هەڕەشەکانیان په‌سه‌ندنەکراوە. ئەوەی پێویست بێت دەیکەین بۆ وەزارەتی ناوخۆ‌و دەزگا ئەمنیەکان بۆ تەواوکردنی کارەکانیان لەپاراستنی کۆمەڵگە لەهەڕەشەی یاخییەکان لەیاسا.» دواتر عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ، پێنجشەممە گەیشتە بەسڕە له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای ئەمنی. غانمی وتی «دۆخی ئەمنی لەپارێزگای بەسڕە به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پهسهندناکرێت... هەمووان بەرپرسن لەم خوێنەی کە لەعێراق رژێنراوە و هەمووان دەبێت بەرپرسیارێتی لەئەستۆبگرن تائه‌م مەترسییه دووربخه‌نه‌وه«. داوای لەهێزە ئەمنییەکان کرد ئۆتۆمبیلی بێ تابلۆی ژماره قەدەغەبکەن و دەستبەجێ کاربکەن بۆ دەستبەسەراگرتنیان. غانمی داواشی لەهێزە ئەمنیەکانی پارێزگاکە کرد بۆ دامەزراندنی خانەیەکی هەواڵگری بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و پشتیوانیکردنی هەوڵە ئەمنییەکان. بەپێی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ له‌عێراق که (26) چالاکوان لەلایەن چەکدارانی نەناسراوه‌وه تیرۆرکراون لەدەستپێکی بزووتنەوەی خۆپیشاندانەکانه‌وه لەوڵاتهکه لەتشرینی یەکەمەوە هەتاوەکو مانگی ئازاری ئەمساڵ. هەروەها (13) چالاکوانی دیکە برینداربوون لەهەوڵی سەرنەکەوتووی تیرۆرکردنیانداو (15)ی دیکە بەبێ زیان لەو هەوڵانە رزگاریان بووە. بەوەش ژمارەی هەموویان دەبێتە (54) هەوڵی تیرۆرکردن لەدەستپێکی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانەوە هەتاوەکو مانگی ئازار کەداوای چاکسازییان دەکرد. بەم دواییانەش بەسڕە بەکوشتنی چالاکوان تەحسین ئوسامە شەحمانی ورووژا. شەحمانی کە لەنێو خۆپیشاندەرانی ناوچەکەدا ناسرابوو، بە (21) فیشەک کوژرا رۆژی هەینی، لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە، کە هەڵیانکوتایەسەر دوکانەکەی لەشەقامی بەهو له‌ناوەندی بەسڕە. پێش تیرۆرکردنی شەحمانی، ژمارەیەک چالاکوان و پیشەوەرانی میدیا کوژران کەپشتیوانییان له‌و خۆپیشاندانانه ده‌کرد کە تشرینی یەکەمی رابردوو دەستیانپێکرد. لەنێویاندا پەیامنێری کەناڵی ئاسمانی دیجلە، ئەحمەد عەبدولسەمەدو وێنەگر سەفا غالی، چالاکوان حسێن عادل و ژنەکەی، سارە تالب خۆپیشاندەرو کارمەندی تەندروستی جینان مازی شەحمانی، کە ناسرابوو بە ئوم جینات.
هاوڵاتى ئێران، بەهۆی هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ، نزیکەی (42) ساڵە لەژێر کۆمەڵێک گەمارۆی ئابوری و سەربازیی نێودەڵەتیدایە کەزۆربەی هۆکاری سەرەکییەکانیشی بۆ نەیاربوونی سیستمی حوکمڕانیی ئەو وڵاتە دژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە، بەڵام لەڕاستیدا ناتوانرێت تەنها ئەمەریکا تۆمەتبار کرێت بەهۆکاری دۆخی خراپی ئێستای ئێران لەئاستی ناوخۆی وڵاتەکەیان لەکاتێکدا هەردوو باڵی ریفۆرمخواز‌و محافزکار گیرۆدەی لەدەستدانی متمانەی خەڵک بوون، چونکە بەرهەمی کۆماری ئیسلامی بۆ دانیشتوانی ئەو وڵاتە بووەتە دۆلاری (25) هەزار تمەنی و بێکاریی (13) ملیۆن کەس و بەپێی راپۆرتێکی ناوەندی ئامار‌و زانیارییەکانی ئێران، حکومەت بۆ رێگریی لەهەژاری نزیکەی (50) دۆلاری خستووەتە سەر هەژماری بانکیی (60) ملیۆن لەدانیشتوانی ئێران لەکاتێکدا ژمارەی گشتی خەڵکی ئێران (80) ملیۆن کەسە، بەزمانێکی دیکە زیاتر لە (75%)ی ئەو وڵاتە لەچینی هەژار پێکدێت. کۆماری ئیسلامی لەساڵی (1978) بەدروشمی نا بۆ رۆژهەڵات نا بۆ رۆژئاوا، بەڵێ بۆ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دوای رووخانی سیستمی پاشایەتی لەئێران کۆڵەکە و بناغەی کۆمارێکی بەناو ئیسلامی دامەزراندو دوای ماوەیەک لەدەسەڵات بووە خاوەنی دوو باڵ کەپێناچێت کۆماری ئیسلامی بەرەو کەناری ئارام بەرن، باڵی ریفۆرمخواز‌و محافزکار کە لەهەناوی سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا لەدایک بوون، بەپێی پێناسەیەکی کورت باڵی ریفۆرمخواز کە محەمەد خاتەمی، سەرۆک کۆماری (16)ساڵ پێش ئێستای لە دوو خولی چوار ساڵەدا بەدەستەوە بوو رۆڵی پێشەنگ دەبینێت لەکاتێکدا هەموو چالاکییەکی میدیایی و رێکخراوەیی لێ قەدەغە کراوە، جگەلەوەش زۆربەی سەرکردە و پێشەنگەکانیان لەچوارچێوەی سەرکوتی بزوتنەوەی سەوزدا لەزیندانن و یان لەماڵەکانیاندا دەستبەسەر کراون، لەبەرامبەردا باڵی محافزکار کەخۆیان بەخاوەنی راستەقینەی کۆمارەکەو لەسەر رێبازی (روحەڵڵا خومەینی) دامەزرێنەرو رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەزانن و لەئێستاداو دوای مەرگی خومەینی ئەوان (عەلی خامنەیی)، رێبەری ئێستای کۆماری ئیسلامی و یەکێک لەدامەزرێنەرانی سەرەکیی کۆمارەکە بەپێشەنگ و سەرۆکی خۆیان دەزانن. دوو باڵەکەی کۆماری ئیسلامی حاشا لەدۆخی خراپی خۆیان ناکەن ئەحمەد تەوەکولی کە سەر بەباڵی محافزکارەو ئەندامی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەو پێشتر بەڕکابەری سەرەکی (عەلی ئەکبەر هاشمی رەفسنجانی) و محمەد خاتەمی بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری لە دوو خوڵی هەڵبژاردنەکانی پێشووتری سەرۆک کۆماریی ناسراوە، رایگەیاندوە؛ شێوازی ئیدارەدان و بەڕێوبردنی کۆماری ئیسلامی ئێران بووەتە هۆی ناشیرین‌کردنی ناوی (ئیسلام)، ئەم لێدوانە دەنگدانەوەی زۆری لەمیدیاکانی ئەو وڵاتە لێکەوتەوە، هاوکات رۆژنامەی (سەدای ئیسڵاحات) کە سەر بەحزبی ریفۆرمخوازی (ئیسڵاحات)ە لەسەروتارێکی هەفتەی رابردوویدا بڵاویکردەوە ریفۆرمخوازان هیچ هیوایەکیان بۆ سەرکەوتن لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆک کۆماری نەبێت، چونکە کەموکوڕییەکانی رابردووی ئەو لایەنە بووەتە هۆی بێهیوابوون و دەبێت باجی پشتیوانیکردن لەحکومەتەکەی حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران بدەن، هەموو ئەمانەش ئاماژەن کەدۆخی کۆماری ئیسلامی بەمحافزکارو ریفۆرمخوازەوە باش نییەو کۆڵەکەکانی لەئاستی ناوخۆدا کەوتووەتە لەرزین و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ رازیکردنی لایەنگرانیان. لەلایەکی دیکەوە محەمەد عەلی ئەبتەحی، وتەبێژی نوسینگەی حکومەتی سەردەمی خاتەمی رایگەیاندوە؛ حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەخراپترین دۆخی خولی سەرۆک کۆماریی لەمێژووی کۆماری ئیسلامیدایەو سەرەڕای قەیرانە ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان زیاترین هێرشی دەکرێتەسەر، تەنانەت ئەو هێرشانە بەراورد ناکرێت بەسەردەمی محەمەد خاتەمی، سەرۆک کۆماری پێشووتر کە لایەن بەرامبەر بەیاساو رێسا خستبوویە ژێر گوشارەوەو بەرەنگاری دەبوونەوە، لەئێستادا زۆر بەتوندی و لەڕێگەی سۆسیال میدیاوە بێڕێزیی بە رۆحانی دەکرێت و تەنانەت پەرلەمانیش کەزۆرینەیان محافزکارن بەهۆشداریی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشەکانیان بۆ سەر رۆحانی راگرتووە، بۆیە ساڵی کۆتایی خولی سەرۆک کۆماریی رۆحانی قورسترین سەردەم دەبێت لەمێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا. پیاوی دیپلۆماسی دەرەوە دەبێتە فریادڕەسی ناوخۆ؟ هەرچەندە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کە بەپیاوی یەکەمی دیپلۆماسی لەوڵاتەکەی لەقەڵەمدەدرێت، رەتیکردووەتەوە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی وڵاتەکەی بپاڵێوێت، بەڵام بەپێی خوێندنەوەکان؛ باشترین بژاردەی باڵە میانڕەوەکانی نێو محافزکاران و ریفۆرمخوازانە بۆ بوون بەسەرۆک کۆمار، چونکە سەرەڕای ئەوەی بەڕوونی رایگەیاندووە سەر بەهیچ باڵێکی سیاسیی کۆماری ئیسلامی ئێران نییە بەڵام لەلایەن عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و ریفۆرمخوازان و میانڕەوەکانەوە پشتیوانیی لێدەکرێت و لەبەرامبەردا تەنها باڵی توندڕەوی نێو محافزکاران دژایەتیی توندی ئەو دەکەن لەکاتێکدا ئەو باڵە هیچ کاندیدێکی بۆ سەرۆک کۆماریی نییە و ئەمەش رێگر نابێت بۆ سەرکەوتنی زەریف لەهەڵبژاردنەکاندا، بۆیە بەئەگەری بەهێز سەرەڕای ئەوەی زەریف خۆی خوازیاری بەشداریی لەو پڕۆسەیەدا نییە، کۆدەنگیی هەیە بۆ ئەوەی وەک کاندیدێکی بەهێز پۆستی سەرۆک کۆماری لەئێران دەستنیشان بکرێت و رەنگە ئەوەش ببێتەهۆی گەرموگوڕتربوونی هەڵمەتی بانگەشەکان و زیادبوونی ئاستی بەشدارایی خەڵک لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە کەنزیکەی (10) مانگی ماوە بۆ بەڕێوەچوونی . حکومەت دەیەوێت پشکی نەوت رادەستی خەڵک بکرێت دوای دوو هەفتە لەچاوەڕوانی، حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند هەواڵێکی خۆشی بۆ هاوڵاتییان و ئابوریی وڵاتەکەی پێیەو ئاشکرای کرد کەحکومەت بەپێی پلانێک پشکی پاڵاوگەکانی نەوت بەبەهای (190) هەزار ملیار تمەن کەدەکاتە نزیکەی سێ ملیار‌و (800) هەزار دۆلار بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکات و لەگەڵ لێدوانەکەی رۆحانی بەهای هەر دۆلارێکی ئەمەریکی لە (25) هەزار تمەنەوە بۆ (21) هەزار تمەن و کەمتریش دابەزی، بەڵام پلانەکەی حکومەت لەلایەن عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە راگیرا‌و ژمارەیەک لەپسپۆرو شارەزایانی ئابوریش ئاماژەیان بەوەکرد کەفرۆشتنی ئەو پشکانە دەبێتە هۆی ئەوەی سەرمایەداران گەمە بەنرخی ئەو پشکانەوە بکەن و چینی هەژار زیاترین زیانیان بەربکەوێت و نادادپەروەریی لەدابەشکاریی داهاتی ئێران‌دا زیاتر بێت. لەلایەکی دیکەوە، بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران بەمیدیای وڵاتەکەی وتووە: بەهۆی سزاکانی ئەمەریکاوە داهاتی نەوتی ئێران لە (108) ملیار دۆلارەوە بۆ (8) ملیار دۆلار دابەزیوە. دیارنەمانی (27) ملیار دۆلار زۆربەی میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتە کە (27) ملیار دۆلار کە لەلایەن حکومەتەوە بەبەهای هەر دۆلارێک بەچوار هەزارو (200) تمەن بۆ ژمارەیەک بازرگان و خاوەن کۆمپانیا بەمەبەستی هاوردەکردن و بازرگانیی دابینکراوە چارەنووسی نادیارەو حکومەتیش حاشای لەڕاستیی ئەو هەواڵە نەکردووە و عەبدولناسر هیمەتی، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندوە؛ هەزارو (200) دۆسیەی تایبەت بە نەگەڕانەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ خەزێنەی حکومەت کراوەتەوەو نزیکەی (445) تۆمەتباریش دەستگیرکراون، لەلایەکی دیکەوە ژمارەیەک لەمیدیاکانی ئێران ئاشکرایان کردووە ئەو دۆلارانە بەقاچاخ رەوانەی بازاڕەکانی شاری سلێمانی لەهەرێمی کوردستان کراوەو لەوێ کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت و قازانجەکەی دەچێتە گیرفانی دەڵاڵەکانی بازاڕ‌و بازرگانەکانی ئێران و زیانەکەشی لەسەر شانی خەڵکی ئێران دەبێت. گەڕانەوەی سیستمی بەشەخۆراک دوای (30) ساڵ ژمارەیەک لەبەرپرسانی ئێران لەباڵی محافزکار داوای گەڕاندنەوەی سیستمی دابەشکردنی بەشەخۆراک (کۆپن) لەوڵاتەکەیان دەکەن و لەبەرامبەردا حکومەت نایەوێت جارێکی دیکە ئەو سیستمە بەکاربهێنرێت، چونکە بەوتەی ئیسحاق جیهانگیری، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران « نزیکەی (30) ساڵ بەسەر سیستمی دابەشکردنی خۆراک بە (کۆپن)دا تێدەپەڕێت و دۆخی جەنگی هەشت ساڵە لەگەڵ عێراق وای کردبوو کەحکومەت پێداویستییە سەرەکییەکانی خەڵک بەو شێوەیە دابەشبکات ئەگەرچی دۆخی ئابوریی ئێستای ئێران زۆر قورسترە لەسەردەمی شەڕی ئێران و عێراق، بەڵام حکومەت دژی گەڕانەوەی ئەو سیستمەیە. لەلایەکی دیکەوە شارەزایانی بواری ئابوریی ئێران پێیان وایە دۆخی ئێستای ئەو وڵاتە لەسەردەمی جەنگی ئێران و عێراق قورسترە، چونکە لەو سەردەمەدا ئێران دەیتوانی نەوت بفرۆشێت، بەڵام لەئێستادا زۆربەی داهاتە نەوتییەکانی بەهۆی سزاکانی ئەمەریکا لەدەستداوەو بێپلانیی (30) ساڵی رابردوو بووەتە هۆی ئەوەی زۆرترین خەڵکی ئێران بکەونە ژێر هێڵی هەژارییەوە. کۆرۆناو هەرەسی کۆمەڵایەتی ئێران بەپێی نوێترین زانیارییەکانی ناوەندی ئامار لەئێران تەنها بەهۆی دۆخی تایبەت بەکۆرۆناوە نزیکەی شەش ملیۆن کەس کارەکانیان لەدەستداوەو بێکار بوون و ئاستی بێکاریی لەئێران گەیشتووەتە (14%) کە لەو رێژەیەش زیاتر لە (30%) بێکاربووەکان خاوەن بڕوانامەی بەرزن، هەر ئەمساڵ بەهۆی دۆخی خراپی بژێوی و داهاتەوە، نزیکەی (13) ملیۆن کەس نەیانتوانیوە پڕۆسەی هاوسەرگیریی ئەنجامبدەن کەنیوەی زیاتریان بەبێکار ئەژماردەکرێن، لەبەرامبەردا حکومەت بڕی سێ هەزار ملیار تمەنی بۆ قەرەبووی بێکاریی تەرخان کردووە، سەرەڕای ئەمانە حکومەت نرخی هەر شەوێک مانەوەی توشبووانی کۆرۆنای لەنەخۆشخانە حکومییەکان لە (100) دۆلار بۆ (200) دۆلار دیاری کردووە کە لەنەخۆشخانە ئەهلییەکان ئەو نرخانە دوو هێندەیەو هاوکات هەموو جۆرە دەرمانێکی هاوردە نرخەکانیان بۆ (15) هێندە بەرز بووەتەوە کەئەمەش بارگرانییەکی دیکەیە لەسەر شانی خەڵکێک کەزۆرینەیان داهاتی مانگێکی کارکردنیان لە (100) دۆلار بۆ (200) دۆلارە، هەموو ئەمانەو قەیرانە ئابورییەکانی رابردوو وای کردووە کۆمەڵێک دیاردە سەرهەڵبدات وەک بەکرێدانی منداڵدان و فرۆشنی تۆوی هێلکەدان بەنرخێکی زۆر کەم کەناگاتە (50) دۆلار لەمانگێکدا. رۆژنامەی (شەرق) لەئێران راپۆرتێکی سەبارەت بەو ژنانە بڵاوکردووەتەوە کە بەهۆی دۆخی خراپی ئابورییەوە هێلکەی هێلکەدانەکانیان دەفرۆشن و منداڵدانی خۆیان بەکرێدەدەن، شەرق نووسیویەتی: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەئێران پڕبووە لە ریکلامی بەکرێدانی منداڵدان و فرۆشتنی هێلکە بۆ منداڵبوون لەکاتێکدا قوربانیانی ئەم بازرگانییە زۆربەیان ژنانی گەنجن و هەندیکجاریش جگە لەوەی لەفرۆشتنی تۆوی هێلکەدانەکانیان هیچیان دەستناکەوێت بگرە بەهۆی ئەوەی زۆربەی تۆوی هێلکەکانیان دەردەهێنرێت تووشی نەخۆشی دەبن و دەبنە قوربانیی. ئەو رۆژنامەیە لەگەڵ ژمارەیەک لەو ژنانە قسەی کردووەو بەوتەی ژنەکان ئەوان لەبەرامبەر فرۆشتنی هێلکەکانیان سێ ملیۆن تمەن و لەبەرامبەر بەکرێدانی منداڵانیان مانگانە (800) هەزار تمەنی ئێرانی وەک (نەفەقە) وەردەگرن. داخستنی (71) میدیا‌و بڵاوکراوە لەسەردەمی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژنامەی (ئیعتیماد) کەنزیکە لەڕیفۆرمخوازان، سەبارەت بەدۆخی خراپی میدیا‌و رۆژنامە و گۆڤارەکان لەژێر سایەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئاشکرای کردووە؛ لەماوەی (42) ساڵ دەسەڵات و حوکمڕانیی کۆماری ئیسلامی‌دا (71) رۆژنامەو گۆڤار‌و میدیا داخراون و هەر بڵاوکراوەیەک کەژمارەی بڵاوکردنەوەی رۆژانە بێت ئەگەری داخستنی زیاتری لەسەرە لەکاتێکدا دروشمی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئازادی و ئازادیی رادەربڕین) بووە، بەڵام ئێستا پێچەوانەکەی بەدیدەکرێت. گرەو لەسەر رێککەوتن لەگەڵ ئەمەریکا «محافزکاران نایەنەوێت ئەمەریکاو ئێران رێککەون» ئەگەرچی رۆژی هەینی رابردوو پێشنووسی سەپاندنی سزای نوێی تایبەت بەچەک و کەرەستەی سەربازیی لەلایەن ئەمەریکاوە دژ بەکۆماری ئیسلامی ئێران لەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنگی پێویستی نەهێناو تەنها ئەمەریکا و کۆماری دۆمێنیکەن دەنگیان بۆ پێشنوسەکەداو نوێنەری (13) وڵات بەدەنگی پووچەڵ یان سپی بەشداریی پڕۆسەی دەنگدانەکەیان کرد، بەڵام ئەمەریکا سوورە لەسەر سەپاندنی سزای نوێ و بەکارهێنانی سیستمی (پەلەپیتکە)و (سناپبەک) واتا گەڕانەوە بۆ سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێران کەپێش رێککەوتنی ئەتۆمیی لەساڵی (2015) بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپابوو، لەبەرامبەردا پەرلەمانی ئێران کەزۆرینەی لەدەست محافزکاراندایە بڕیارە پڕۆژەیاسایەک بخاتە دەنگدانەوە بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای (72) سەعات لەئەگەری بەکارهێنانی سیستمی (پەلەپیتکە) و (سناپبەک) لەلایەن ئەمەریکاوە، داوای کشانەوەی تەواوەتی لەڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە بکات. مشتی پۆڵاینی ئەمەریکا بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران دەستنیشانکردنی ئیلیۆت ئەبرامز، نوێنەری نوێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە بەیەکێک لەهۆکارەکانی توندبوونەوەی هەڵوێستی واشنتۆن لەدژی تاران لەقەڵەمدەدەرێت، چونکە ئەبرامز رۆڵی لەچەند رووداوێکی گرنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبووە کەبریتین لە رووداوەکانی (ئێران کۆنترا، مەک فارلین، جەنگی عێراق)، ئەو کەکەسێکی توندڕەوەو بڕوای بەکاردانەوەی سەربازیی زۆرەو پێشتر بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی لەدژی ڤەنزوێلا بووە، (100) رۆژی لەبەردەمدایە تابتوانێت ئامانجی خۆی لەدژایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بپێکێت، ئەو بەپیاوی مشتی پۆڵاینی وڵاتەکەی بەرامبەر وڵاتانی دەرەوە ناسراوە. ئەبرامز بڕوای بەدیپلۆماسی لەگەڵ ئێران نییەو بەپێی ئەوەی لەڕابردوودا روویدا و بەئاشکرا دژایەتی پەیامی ئاشتیی وڵاتەکەی لەساڵی (2003) و (2007) لەگەڵ ئێران کردووە، چاوەڕێ دەکرێت کۆشکی سپی کۆماری ئیسلامی بخاتە ژێر گوشارێکی زیاترەوە. چارەنووسی ئەو کۆمارەی کۆڵەکەکانی دەلەرزێت ئەوەی بەدیدەکرێت کۆماری ئیسلامی ئێران گیرۆدەی کۆمەڵێک قەیرانی ناوخۆیی بووە کەبەرهەمی دوو باڵە سەرەکییەکەیەتی لەشێوازی بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیان و ململانێکانیان بۆ مانەوە لەدەسەڵات، هاوکات فشارە نێودەوڵەتییەکانیش بەپێشەنگایەتی ئەمەریکا تەنگی بەکۆمارە ئیسلامییەکەی ئێران هەڵچنیوە، بەڵام هەموو ئەمانەش نەیتوانیوە ئۆپۆزسیۆنێکی راستەقینە بێنێتە ئاراوە بۆ رووخانی ئەو کۆمارە، پێدەچێت تەنها ئەنجامی فشارەکانی ئەمەریکاو ململانێی دوو باڵی سەرەکیی لەئێران چارەنووسی کۆماری ئیسلامی ئێران یەکلایی بکەنەوە.
شاناز حه‌سه‌ن نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب له‌ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق روو لهپارێزگاکانى هه‌ولێرو سلێمانى و دهۆک ده‌که‌ن بۆ کڕینى شهوقەو خانوو و تێیدا نیشته‌جێ ده‌بن به‌پێى یاسا رێگه‌پێدراون. به‌رپرسانى کارگێڕى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن کهنهتهوهى عه‌ره‌ب زۆرترین کڕیارى موڵک (خانوو و شوقه‌ن) و به‌پێى یاسا رێگه‌یان پێده‌درێت دواى کڕینى بکرێت به‌ناویانه‌وه‌و وه‌به‌رهێنه‌رێک ده‌ڵێت:»هێنانهوهوهى سه‌رمایه بۆ ناو هه‌رێم جوڵه‌ى ئابوورى دروستده‌کات». به‌پێى ئاماره نافه‌رمییه‌کان، له‌سه‌دا 21ى دانیشتوانى پارێزگاکانى هه‌ولێرو دهۆک و سلێمانى له‌نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب پێکهاتوون و به‌شێکیان له‌پێش شه‌ڕى داعش و هه‌ندێکیان دواى ساڵى 2017 روویان له‌هه‌رێمى کوردستان کردووه بۆ نیشته‌جێبوون. پارێزگارى سلێمانى ده‌ڵێت:»به‌پێى ده‌ستورى عێراقى دیاریکراوه که‌هه‌ر هه‌ڵگرێکى ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه له‌به‌سره‌وه تازاخۆ موڵک و ماڵ به‌ناوى خۆیه‌وە بکات». هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:» له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌هۆى شه‌ڕى داعش و هاتنى زۆرى ئاواره‌کان، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته گۆڕینى دیمۆگرافى، وه‌ک ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌بڕیار ئه‌وه‌مان راگرت، به‌ڵام به‌هۆى ته‌واوبوونى شه‌ڕى داعش و ئه‌و هاتنه بهلێشاوهى ئاواره‌کان ته‌واو بووه، بۆیه ئه‌و مه‌ترسییانه‌ى له‌سه‌ر لایه‌نى گۆڕینى دیمۆگرافى سه‌ر هه‌رێمى کوردستان نه‌ماون و حاڵه‌تێکى ئاسایى و یاساییه‌و ده‌ستورى و سروشتییه که‌خه‌ڵکى عه‌ره‌ب موڵک له‌هه‌ر شوێنێکى هه‌رێمدا بیه‌وێت بیکڕێت». پارێزگارى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له‌دواى ئازادکردنى پارێزگاکانى عێراقه‌وه دووباره ئه‌و بڕیاره نه‌ماوه‌و ئێستا ده‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌کى ئاسایى هاوڵاتیان به‌پێى خواستى خۆیان موڵک بکڕن. هه‌روه‌ها نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى هه‌ولێر، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى باسى له‌وه‌کرد له‌ڕووى یاساییه‌وه رێگه‌پێدراوه هه‌ر هاوڵاتییه‌کى عێراقى موڵکى هه‌بێت له‌هه‌ر شوێنێک که‌خۆى بیه‌وێت و خواستى له‌سه‌ربێت. قایمقامى هه‌ولێر وتیشى:»له‌ئێستادا له‌هه‌موو پارێزگاکان عه‌ره‌ب هه‌یه‌و موڵکى کڕیوه و ئێستا له‌زۆربه‌ى بازاڕه‌کان کڕیاریان عه‌ره‌بن و ژماره‌یه‌کى زۆر پێکده‌هێنن». به‌پێى ستانداردى نێوده‌وڵه‌تى یه‌ک ملیۆن دۆلار بێته عێراق و هه‌رێمى کوردستانه‌وه (40) که‌س بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ ده‌خاته‌سه‌ر کار. وه‌به‌رهێنه‌رێکى دورستکردنى یه‌که‌ى نیشته‌جێبوون له‌پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت:»بڕیارێکى زۆر باشه عه‌ره‌ب موڵک بکرێت به‌ناویانه‌وه، چونکه سه‌رمایه ده‌هێننه هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌و جوڵه‌ى ئابوورى دروستده‌کات». ئه‌ندازیار کامیل حه‌مه‌شه‌ریف خاوه‌نى کۆمپانیاى نه‌خشه له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» بڕیارى تاپۆکردنى موڵک به‌ناوى عه‌ره‌به‌وه له‌هه‌رێمى کوردستان بڕیارێکى زۆر باشه‌و به‌و هۆیه‌وه سه‌رمایه ده‌هێننه هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌و جوڵه‌ى ئابوورى له‌هه‌موو سێکته‌ره‌کاندا دروستده‌کات، عه‌ره‌ب کهخانوو یا شوقه‌یه‌ک ده‌کڕێت خۆ نایدات بهکۆڵیداو بیباته‌وه‌و هیچ مه‌ترسییه‌کى نییه«. ناوبراو نموونه‌ى ئه‌وه‌ى هێنایه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێک به‌به‌هاى (10) ملیۆن دۆلار شوقه‌و خانوو بفرۆشێت ده‌توانێت (400) که‌س بۆ ماوه‌ى یه‌ک ساڵ بخاته‌سه‌ر کار، وتیشى:» ئه‌و سه‌رمایه‌یه لاى ئێمه ده‌ستى به‌سه‌ردا ناگرین، به‌ڵکو سوڕى جوڵه‌ى بازاڕى پێ به‌هێز ده‌که‌ین، ئێمه دژى ئه‌وه‌ین سه‌رمایه‌ى ئه‌م هه‌رێمى کوردستانه بچێته ده‌ره‌وه‌ى وڵات، به‌ڵکو پێویسته له‌ناوخۆدا بمێنێته‌وه وه‌به‌رهێنان و پڕۆژه‌ى پێبکرێت». به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى راگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ی روونکردنه‌وه شێوازى (به‌ناوکردن)ی شوقه‌و خانوو په‌یوه‌ندى به‌ئیداره‌ى پارێزگاکانه‌وه هه‌یه. کوردۆ عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى راگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تى شاره‌وانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»به‌پێى یاسا هه‌یه‌و ده‌کرێت هه‌ر هاوڵاتییه‌کى عێراقى له‌هه‌ر شوێنێک بیه‌وێت زه‌وى و موڵک بکڕێت و ببێته خاوه‌نى سهکهنى خۆى». به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى راگه‌یاندن وتیشى» شێوازى تهحویلکردنهکهى و زهمانهکهى په‌یوه‌ندى به‌ئیداره‌ى پارێزگاکانه‌وه هه‌یه که له‌وێوه رێوشوێنه‌کان دیاریده‌کرێت، واته به‌پێى سیستمى ئیدارى پارێزگاکه جیاوازى هه‌یه و به‌ڵام له‌هه‌موو ئه‌گه‌رێکدا پێویستى به‌که‌فیل هه‌یه بۆ هه‌ر که‌سێکى ده‌ره‌وه‌ى دانیشتووى پارێزگاکه‌ى خۆى». به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى راگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار پێشیوابوو ئه‌و رێگه‌پێدانه پێویستى به‌پێداچوونه‌وه‌یه، وتیشى:» نیوه‌ى موڵکى هه‌ولێرو سلێمانى ده‌بێته موڵکى عه‌ره‌ب و وایانلێدێت ناڕۆنه‌وه و وه‌ک که‌رکوکى لێدێت». بێجگه لهپارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان، له‌ئێستادا نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب و تورکمان له‌پارێزگاى که‌رکوک و ناوچه جێناکۆکه‌کان، خه‌ریکى کڕینى موڵکن. عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌کان له‌چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه به‌به‌رنامه تورکمان و عه‌ره‌ب خه‌ریکى کڕینه‌وه‌ى موڵکى کورده‌کانن.
سوارە محەمەد لە ١١ی ئابدا فڕۆکەکانی سوپای تورکیا لەناوچەى برادۆست هێرشێکی ئاسمانییان ئەنجامدا. لەو هێرشەدا فەرماندەکانی پاسەوانی سنووری عێراق بەناوەکانی زوبێر حالی و محەمەد رەشید و گەریلایەک، کە ٢٧ ساڵ بوو گەریلاو فەرماندە بوو بەناوی عەگید کارزان شەهید بوون. وەک دەزانرێت داوی هێرشەکەی تورکیا، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق هەندێک جموجوڵ و هەوڵیان دەستپێکرد لەناوچەکانی حەفتانین، لەمەتینا و هەروەها لەمدواییەشدا لە برادۆست هەوڵیاندا لەهەندێک شوێندا خۆیان جێگیر بکەن. لە راستیدا ئەو هێزەی سنوور بە هاندان و داوای پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو کارە دەکات. پارتی بەوە دەیەوێت بە ناوی پاراستنی سنوور، هێزەکانی عێراق و گەریلا رووبەڕووی یەکتر بکاتەوە. رووداوەکەى ناوچەى برادۆستیش لەو چوارچێوەیەدا بوو. لەو ناوچەیەدا لە مانگی تەممووزەوە رۆژەڤێکی بەو جۆرە لە گۆڕێیە و بە دنەدانی پارتی لە نێوان گەریلا و هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراقدا ئاڵۆزی روودەدەن. بۆ ئەوەى کۆتایی بەو ئاڵۆزییە بێت، لە نێوان هێزەکانی گەریلاو هێزەکانی عێراق و پارتی لە ٧ و ٨ی ئابدا دوو چاوپێکەوتن ئەنجامدرا. لەو چاوپێکەوتنانەدا هێزەکانی عێراق لەلایەن زوبێر حالی و محەمەد رەشیدەوە نوێنەرایەتی دەکران. لەو چاوپێکەوتنانەدا پێشمەرگەکانی پارتیش بەشداربوون. لەئەنجامی ئەو چاوپێکەوتنانەدا هێزەکانی عێراق دەیانخواست لە چوارچێوەی هەستیارییەکانی گەریلادا بجوڵێنەوە. یانی مافیان بەگەریلا دەدا و حەزی رێککەوتن لەلایاندا بەهێز بوو. بەڵام هێزەکانی پارتی هەوڵیاندەدا ناکۆکییەکان قوڵتر بکەنەوەو هێزەکانی عێراق و گەریلا رووبەڕووی یەکتر بکەنەوە. کاتێک بینیان ئەو ئەنجامەى کە ئەوان دەیانەوێت بۆیان بەدی نایەت، خۆیان لەچاوپێکەوتنەکان کشاندەوەو وتیان «ئێمە خۆمان راستەوخۆ ئەو ناوچانە کۆنترۆڵ دەکەین». ئیدی چاوپێکەوتن لەنێوان هێزەکانی سنووری عێراق و گەریلادا بەردەوام دەبێت و ئەو چاوپێکەوتنانە بەبەرچاوی هێزەکانی پارتییەوە ئەنجام دەدران. ئەو رووداوەی ١١ی ئابیش بەو شێوەیە پێکهات. ئەو شوێنەى چاوپێکەوتنەکەى تیادا ئەنجامدرا لەسەرەتادا فڕۆکەى چاودێری لەو ناوچەیەدا نەبوو، بەڵام کاتێک چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەوان ئەنجامدەدرێت لەناکاو فڕۆکەى چاودێری دێتە ئاسمانی ناوچەکەو دوای ماوەیەکى کورت لێیان دەدا. بەو شێوەیەش هەرسێ فەرماندەکە شەهید دەبن. دەبێت بپرسین، هێرشەکەی تورکیا بۆ لەکاتی چاوپێکەوتنەکاندا کە پارتی تیایاندا بەشداربوو رووی نەدا، بەڵام بۆ دواتر ئەو هێرشە روویدا؟ باشە بۆ لەناکاو فڕۆکەى چاودێری دەچێتە ئاسمانی ناوچەى کۆبوونەوەکەو چۆن ئەو زانیارییەى پێدرا؟ باشە لەو رووداوەدا هەروەک لەزۆرێک لە رووداوەکانی تردا بینراوە، رۆڵی پارتی تیادایە یان نا؟ هەر خۆی لەزینی وەرتێشدا هەمان شت رووی‌دابوو. سێ گەریلای ئازادی دوای ئەوەى لەلای پێشمەرگەکانی پارتی دەگەڕێنەوە، لەهێرشکی ئاسمانی‌دا شەهیدکران. دواتر دەرکەوت سیخوڕییان بەسەرەوە کراوە. دوای رووداوەکەى برادۆست، ئەوەى پارتی دەیخواست بەدینەهات، هێزەکانی عێراق و گەریلا بەریەک نەکەوتن. وا دیاریشە عێراق وەک ئەوەى کە پارتی دەیەوێت ناجوڵێتەوە. لە راستیدا عێراق لەبەرامبەر هەوڵە داگیرکەرییەکان بۆ سەر خاکی باشوور و عێراق و پەلهاوێشتنەکانی دەوڵەتی فاشیستیی تورک بووەتە خاوەنی هەڵوێستێکى بەهێزتر. بەڵام ئەوەى بۆ کوردان زۆر شومە، ئەوەیە کە پارتی و تورکیا لەچوارچێوەی پاکتاوکردنی بزووتنەوەى ئازادی (پەکەکە)دا رێککەوتوون. دواى ئەوەى بە سەرپەرشتیاریی دەوڵەتی تورک ئەنجامی ریفراندۆم هەڵوەشێنرایەوە پارتی بەهەموو شێوەیەک خۆی لەتورکیا نزیک کردۆتەوە. سوپای تورکیا کاتێک هێرشی کردە سەر عەفرین، بەپاساوی ئەوەی «پەکەکە لەوێیە» بە ئەرێکردنی هێزەکانی سەر بەپارتی ئەو کارەی کرد. هەمان شتیش لەکاتی هێرش بۆ سەر سەرێکانی و گرێسپی دووبارە بووەوە. هێرشەکانی سەر مەخمور و شەنگالیش بەو شێوەیە ئەنجامدران. هەر خۆی لەخۆیدا هەموو ئەو هێرشانەى دەکرێنە سەر خاکی باشوور بەو شێوەیە ئەنجامدەدرێن. پارتی دەڵێت «لەبەر ئەوەى پەکەکە لەو شوێنانەیە، ئەو هێرشانەیان تیادا ئەنجامدەدرێت». بەو شێوەیە رەوایی بەهێرشە قڕکەرەکانی تورکیا دەدات و قڕکردنەکە پەردەپۆش دەکات. پارتی تاوەکو ئێستا لەبارەی قڕکردنەکانی تورکیاوە یەک قسەى نەکردووە. هەر خۆی وەک هێزێکی کوردیش هەرگیزاو هەرگیز باسی باکوور ناکات. باکووری لەمێژە لەبەرچاوی خۆی لاداوە. هیچ بەرپرسیارییەک لەبەرامبەر باکووری کوردستاندا لەئەستۆ ناگرێت. وەک بڵێیت، لەباکووری کوردستان سیاسەتی قڕکردن و سڕینەوە بەڕێوەناچێت. بەڵام ئەوە لەکاتێکدایە دەوڵەتی تورک لەباکووری کوردستان قڕکردن و سڕینەوە ئەنجامدەدات و بەهەموو شێوەیەک هێرش ئەنجام دەدات. ئەگەر تورکیا لەباکوور قڕکەر نەبوایە، پێویستیی هێرشکردنە سەر پارچەکانی تر لەگۆڕێدا نەدەما. وادیارە پارتیش نەک هێرشە قڕکەرەکانی دەوڵەتی فاشیستیی تورک نەک تەنها لەباشوور، لە رۆژئاوا، لەمەخمور و لەشەنگال رەوا دەکات، بەڵکو هاوکات هەمان سیاسەتی قڕکردن بۆسەر باکووری کوردستان قبوڵ دەکات. تەنانەت مرۆڤ دەتوانێت بە ئاسانی بڵێت، دەوڵەتی قڕکەر زۆرترین بوێری لەوەوە وەردەگرێت. تورکیا لەلایەکەوە ئەو هێرشانە دەکاتە سەر کوردان و لەلایەکی دیکەشەوە لەگەڵ پارتیدا لە پەیوەندیدایەو بەو شێوەیە رای گشتی فریودەدات و دەڵێت «من دوژمنی کوردان نیم، من دوژمنی پەکەکەم». ئەوە لە کاتێکدایە هەموو کەس ئەوە دەزانێت، کە راستییەکە بەو شێوەیە نییە. راستییەکە ئەوەیە، کە لەساڵی ١٩٢٤ەوە تاوەکو ئێستا، دەوڵەتی تورک لەبارەی کوردانەوە تەنها بیر لە قڕکردن و سڕینەوە دەکاتەوە. هەموو هەوڵەکانیشی بۆ ئەوەیە. تورکیا لە کاتی شێخ سەعیدی پیراندا قڕکەر بوو، لە کاتی دۆڵی زیلانیشدا قڕکەر بوو، لەکاتی بەرخودانی دێرسیمیشدا قڕکەر بوو، لەکاتی بزووتنەوەى ئازادیشدا قڕکەر بوو. لەکاتی عەفرینشیدا قڕکەر بوو. لەکاتی سەرێکانی و گرێ سپیشدا قڕکەر بوو. لە کاتی داگیرکردنی باشووری کوردستانیشدا قڕکەر بوو. ئەوە راستییەکەیە. بۆ ئەوەش دەبێت پارتی ئیدی دەست لەسیاسەتی پاراستن و بەرگریکردن لەو دەوڵەتە قڕکەرە هەڵبگرێت!.
ئارا ئیبراهیم دواى بڕینى له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ دووه‌مجار له‌لایه‌ن کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه، ئۆرگانه‌کانى گۆڕان ده‌بن به دووبه شه‌وه‌و هه‌ندێکیان داواى جێهێشتنى حکومه‌ت له بزوتنه‌وه‌که‌یان ده‌که‌ن. فراکسیۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان خاوه‌نى 12 کورسیه له‌په‌رله‌مان، بۆچوونه‌کانیان له‌باره‌ى کشانه‌وه‌و مانه‌وه له‌حکومه‌ت بووه به دوو به‌شه‌وه‌و بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه کۆبوونه‌وه ئه‌نجامبده‌ن و هه‌ڵوێستى خۆیان رابگه‌یه‌نن. شیرین ئه‌مین، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»ئێمه وه‌ک فراکسیۆنى گۆڕان، کۆبوونه‌وه‌ى خۆمان ده‌که‌ین و راى خۆمان ده‌رده‌بڕین و بڕیارى کۆتایى ده‌درێت، بۆ خۆم له‌م دۆخه‌ى ئێستادا به‌تایبه‌تیش که هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ حکومه‌ت نه‌ک شه‌ش مانگ ساڵێک کافى بوو بۆ حکومڕانى». ناوبراو وتیشى:» بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ به‌شدارى له‌حکومه‌ت (13) خاڵى تایبه‌ته به خاڵه گشتییه‌کان و پرۆژه‌ى چاکسازى و هه‌موو ئه‌مانه بایى ئه‌وه نه‌بووه بڵێین که کارێک کرابێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌ى چاکسازى، به‌داخه‌وه ئه‌م حکومه‌ته رۆژ به‌ڕۆژ زیاتر خه‌ڵک برسى تر ده‌کات و خه‌ڵک ده‌چه‌وسێنرێته‌وه و چه‌ند رێگایه‌ک هه‌بوو که ده‌یتوانى به‌خۆیدا بچێته‌وه و پاکسازى بکات». ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که « درکم به ئه‌وه کردووه له‌م کابینه‌یه زیاتر هه‌نگاو بۆ دیکتاتۆرى نێردراوه‌و که‌سانى رۆژنامه‌نووس و خۆپیشانده‌ر که‌ته‌نیا نیه‌تیان خۆپیشاندان بووه ده‌ستگیرکراون، رۆژنامه‌نووسمان هه‌یه که زیاتر له (50) رۆژه له‌زینداندایه به‌بێ ئه‌وه‌ى فه‌رمانى دادگا هه‌بێت بۆ ده‌ستگیرکردنى، ئه‌مانه هه‌موو ده‌لاله‌ت له‌ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌م حکومه‌ته به‌پێچه‌وانه‌ى کارنامه‌که‌یه‌وه حکومڕانى کردووه وجێگه‌ى ئومێد نیه«. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان له‌پرسى کشانه‌وه‌و مانه‌وه بوون به‌دوو به‌شه‌وه، شیرین ئه‌مین وتى:»پێشبینى ده‌کرێت که ببێته دوو به‌ش، من خۆم یه‌کێک ده‌بم له‌وه‌ى که دواى کۆبوونه‌وه‌ى فراکسیۆن گۆڕان به‌رده‌وام بێت له‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئێستاى و نه‌کشێته‌وه له‌حکومه‌ت هه‌ڵوێستم ده‌بێت، به‌هه‌ر رێگایه‌ک بێت به‌فه‌رمى رایده‌گه‌یه‌نم و بڕیارى خۆم ده‌ده‌م». ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له‌و نێوهندەى رێککه‌وتنى پارتى و گۆڕان یه‌کێک له‌و خاڵانه ئه‌وه بووه موچه له‌کانى خۆیدا دابه‌ش بکرێت و ده‌ست له‌پاشه‌که‌وت هه‌ڵگیرێت که «به‌داخه‌وه له‌پاشه‌که‌وت خراپتر کراوه و قوتى خه‌ڵک و موچه‌خۆران ده‌بڕدرێت، که ئه‌مه بۆ خۆى خاڵێکه پێویسته هه‌ڵوێسته‌ى له‌سه‌ر بکرێت، به‌داخه‌وه گه‌یشتووینه دۆخێک که‌خه‌ڵک ژیانى ناوێت». سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت ئه‌م هه‌فته‌یه کۆبوونه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن وه‌ک فراکسیۆن. عه‌لى حه‌مه ساڵح سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان وتى: «ئێمه کۆبوونه‌وه‌ى فراکسیۆنمان به‌رده‌وامه هه‌فتانه‌و ئه‌و پرسه‌ش په‌یوه‌ندى به‌بزوتنه‌وه‌که‌وه هه‌یه«. تیمى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن پرسى به‌شدارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌حکومه‌ت گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت و ده‌شڵێت:» پڕۆسه‌ى چاکسازى له‌هه‌رێمدا به‌رده‌وام ئیشى تێدا ده‌کرێت». دانا عه‌بدولکه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردن له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى، باسى له‌وه‌کرد هێشتا له‌قۆناغى گفتوگۆدایه‌و په‌یوه‌ندى بهئۆرگانهکانهوه هه‌یه، وتیشى:» ئه‌و پرسه له‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانه‌وه ده‌بێت سه‌یرى بابه‌ته‌که بکرێت». ناوبراو وتى:» به‌شدارى گۆڕان بۆ چاکسازى بووه‌و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش راسته، له‌وانه‌یه به‌و خێراییه چاکسازیى نه‌کرابێت، به‌ڵام پڕۆسه‌ى چاکسازى له‌هه‌رێمدا به‌رده‌وام ئیشى تێدا ده‌کرێت». به‌پێى ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، پرسى مانه‌وه‌و کشانه‌وه له‌حکومه‌ت جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کات و ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام زۆرینه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌که له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ن له‌ناو حکومه‌تدا.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح فایلى قاچاخچێتى، گه‌نده‌ڵی، فێڵ له خاڵه سنوریه‌کان ئاشکرا ده‌کات " به‌به‌هاى 170 ملیۆن دۆلارى مانگانه گه‌نده‌ڵى و قاچاغچێتى له خاڵه سنورییه‌کاندا ئه‌نجامدراوه" هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان فایلى گه‌نده‌ڵى و قاچاغچێتى له خاڵه سنورییه‌کان بڵاوکرده‌وه که به‌دواداچونێکى وردى بۆ ئه‌نجامدراوه. عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ناوه‌ڕۆکى لێکۆڵینه‌وه‌که‌ى ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى حکومهتو په‌رله‌مان کردووه‌و به‌پێى پرۆژه‌که‌ش قه‌باره‌ى 170 ملیۆن دۆلار گه‌نده‌ڵى دیاریکردووه‌و چاره‌سه‌رى خهستووهتهڕوو. عه‌لى حه‌مه‌ساڵح له‌باره‌ى پرۆژه‌که‌وه که کۆپییه‌کى به فایل بۆ هاوڵاتى ناردووه، ده‌ڵێت: ئه‌م لێکۆڵینه‌وه تایبه‌ته به گرفتى خاڵه سنوورییه‌کان به‌گشتی، چه‌ندین مانگ کارى تێدا کراوه‌و سود له ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌و شاهید و سه‌رچاوه‌ى فه‌رمى وه‌رگیراوه و گرفت و گه‌نده‌ڵییه‌کان چاره‌سه‌رى پێویستیشى بۆ خراوه‌ته‌ڕوو. عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ده‌شڵێت: به‌کارکردن به‌م پێشنیازانه مانگانه له نێوان 150 بۆ 170 ملیۆن دۆلار‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، نرخى تێچوونى کاڵا له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌رزان ده‌بێت، پیشتیوانى به‌رهه‌مى ناوخۆیى ده‌کرێت و ئاسایشى هه‌مووان پارێزراو تر ده‌بێت. سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: ماوه‌یه‌کى زۆره سه‌رقاڵى به‌دواداچوونی، ئه‌م راپۆرته له 6/12/2019 ئاماده‌کراوه، بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ره‌وانه کرا به‌واژووى یاسایى ئه‌ندامان بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مانى له‌باره‌وه بکرێت، به‌ڵام پاش هه‌شت مانگ چاوه‌ڕوانى ئه‌م دانیشتنه نه‌کرا. له 15/8/2020 دوایهمنى پێداچونه‌وه کراوه. ده‌قى فایلى گه‌نده‌ڵییه‌کان و به‌دواداچونى سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان: ئه‌م لێکۆڵینه‌وه تایبه‌ته به گرفتى خاڵه سنوریه‌کان به‌گشتى، چه‌ندین مان کارى تێدا کراوه‌و سود له ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌و شاهید و سه‌رچاوه‌ى فه‌رمى وه‌رگریاوه، جگه له ده‌ستنیشانکردنى گرفت و گه‌نده‌ڵییه‌کان چاره‌سه‌رى پێویستیش خراوه‌ته‌ڕوو. به کارکردن به‌م پێشنیازانه مانگانه له نێوان 150 بۆ 170 ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، نرخى تێچونى کااڵ له‌سه‌ر هاواڵتیان هه‌رزانده‌بێت، پیشتیوانى به‌رهه‌مى ناخۆى ده‌کرێت و ئاسایشى هه‌موان پارێزراو تر ده‌بێت. ماوه‌یه‌کى زۆره سه‌رقاڵى به‌دواداچوننی، ئه‌م راپۆرته له 6/12/2019 ئاماده‌کراوه، بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ره‌وانه کرا به واژووى یاسایی ئه‌ندامان بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مانى له‌باره‌وه بکرێت، به‌اڵم پاش هه‌شت مانگ چاوه‌ڕوانى ئه‌م دانیشتنه نه‌کرا. له 15/8/2020 دوایهمنی پێداچونه‌وه کراوه. یه‌ک: کارى نایاسایى و قاچاخى: کارى نایاسایی و قاچاخى له زۆربه‌ى خاڵه سنورییه‌کان ده‌کرێت، هه‌ریه‌که به فۆڕم و شێوازى خۆى. هه‌موو ئه‌و کااڵیانه‌ى قه‌ده‌غه‌یه هێنانیان به ئاسانى ده‌هێندرێنه ژوره‌وه‌و هه‌ندێک جاریش ده‌برێنه ده‌ره‌وه. 1-مه‌رزى بامشاخ ماوه‌ى یه‌ک ساڵه بووه به ناوه‌ندێکى گه‌وره‌ى قاچاخچێتى، ئه‌و کااڵیانه‌ى که رێگا پێدانیان قه‌ده‌غه‌یه له‌م مه‌رزه‌وه داخڵده‌کرێت، کااڵ قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان له خه‌تى ئاسایشه‌وه دێن و به هیچ پرۆسه‌یه‌کى گومرگدا تێناپه‌ڕن، گرنگرتین ئه‌و کااڵیانه‌ى به‌قاچاخ دێن، ئۆتۆمتبیلى مۆدێل نرم که به‌فه‌رمى داخڵناکرێت. هێلکه‌و جگه‌ره‌و توتنى نێرگه‌له‌و دوگى حه‌یوان و قۆخ و پیاز و خه‌یار و جگه‌رو مریشک..........هتد. نوسینگه‌ى قاچاخى دانراوه بازرگانه‌کان ده‌چن له نوسینگه‌کان به‌پێى ئه‌و نرخه‌ى دانراوه پاره‌که ده‌ده‌ن، بۆمنومه دوگى حه‌یوان 30 هه‌زار دۆالر و هێلکه 12 هه‌زار دۆالر و خه‌یار 4 هه‌زار دۆلار. به‌پێى ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ى ئێمه کردوومانه قه‌باره‌ى قاچاخى لهبامشاخ نزیکه‌ى 35 ملیۆن دۆلارى مانگانه‌یه. 2 -وه‌لید: خاڵى سنورى وه‌لید 36 کیلۆمه‌تر له زاخۆوه دوره، به‌شێکى زۆرى ئاڵگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا له‌م خاڵه‌وه ده‌کرێت، له‌م خاڵى سنوریه کۆمپانیاى ستێر بااڵ ده‌سته له دیوى هه‌رێمى کوردستان و له دیوى ڕۆژئاواش په‌یه‌ده‌یه دوو که‌س سه‌رپه‌رشتى ده‌کات )عهىل شێر‌و عه‌بد ئێزیدیه( . بازرگانى به شیش و چیمه‌نتۆو ده‌رمان و جۆره‌کانى خۆراک و مه‌ڕ و نه‌وتى رۆژئاوا‌و .... هتد ده‌کرێت و که‌مرتین داهاتى بۆ حکومه‌تى هه‌رێمه. 3 -مسێلکا)خابور( بڕیار به‌ده‌ست له‌م خاڵه سنوریه کۆمپانیاى ستێره و ئه‌وان بڕیارى بازرگانى و هێنان و بردن ده‌ده‌ن. 4 -په‌روێزخان: له مانگى 7ى 2020 ه‌وه قاچاخى له‌م خاڵه سنورییه به‌شێوه‌یه‌کى مه‌ترسیدار و به‌رفراوان ده‌ستى پێکردووه نوسینگه‌ى قاچاخى له گه‌رمیان و سلێمانى دانراوه، هێلکه‌و مریشک و ئۆتۆمبیلى خوار مۆدیل و دوگى حه‌یوان ...... هتد به‌رپرسانى ئه‌منى ده‌روازه‌که کار ئاسانى بۆ هه‌موو ئه‌م قاچاخیانه ده‌که‌ن. 5 ئیبراهیم خه‌لیل: به‌پێى به‌دواداچونى ئێمه‌و قسه‌کردن له‌گه‌ڵ چه‌ند کارمه‌ند و بازرگانێک چه‌ندین گرفت له‌م خاڵى سنوریه هه‌یه، گۆڕینى کااڵیه‌ک به کااڵیه‌کى دیکه له پێناو گومرگێکى که‌م، له‌وانه: گۆڕینى جگه‌ره‌ى گرانبه‌ها به ئیسى ، گۆڕینى حه‌ب و ده‌رمانى پزیشکى بهکااڵى دیکه، گۆڕینى ئۆتۆمبیلى شه‌ش پستۆن به چوار پستۆن، چه‌ندین زانیاریشمان ده‌ستکه‌وتووه کااڵى قاچاخ له‌م سنوره‌ش داخڵ بوون، له‌وانه مریشکى تورکى که زیاتر له‌شه‌ش مانگه قه‌ده‌غه‌یه‌و پاش به‌دواداچون له وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ ده‌رکه‌وت که‌سێک به‌ناوى ئه‌بو نور داخڵى ده‌کات. به‌پێى زانیارى چه‌ند بارهههڵگرێک بۆ ئه‌وه‌ى گومرگى که‌مرت بدرێت جگه‌ره‌و مه‌شروب و ده‌رمان کراون به ئارد و گومرگ نزیکه‌ى 90 %که‌میکردووه‌و به‌ڕێگاى که‌سێک کراوه ناوى هێرش به‌روارى و هاواره. گرفتى سه‌ره‌کى ئیبراهیم و خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران کۆمپانیاکانه) له‌به‌شى کۆمپانیاکان به وه‌ردى باس ده‌کرێت( . قاچاخى به ئهندازهیهکى مه‌ترسیدار زیادى کردووه، دواى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک بازرگانى جگه‌ره، وتیان : ئێستا 95 %جگه‌ره به قاچاخ دێت و نوسینگه‌ى قاچاخیهکهش له بازاڕى جگهرهیهکهیه. چاره‌سه‌ر: 1-خه‌تى ئاسایش له‌سه‌رجه‌م خاڵه سنورییه‌کان داخبرێت. 2-پۆلیسى گومرگ به‌هێز و تۆکمه بکرێت و میالکى پێویستى بۆ دابینبکرێت، هه‌ر به‌شێک له پۆلیسى گومرک هاوکارى قاچاخچێتى کرد، ره‌وانه‌ى دادگا بکرێت. 3-هیچ خاڵێکى سنورى نافه‌رمى نه‌مێنێت. 4 -ئه‌و گرفته‌ى له مه‌رزه سه‌ره‌کیه‌کاندا هه‌یه له الوهکیهکان به‌زیاده‌وه هه‌یه، پێویسته ئه‌وانیش به باشى کۆنرتِۆڵ بکرێن. دوو: کۆمپانیاکانی خاڵه سنورییه‌کان. له ده‌ره‌وه‌ى هه‌موو پرۆسه‌یه‌کى یاسایی له پێدان مۆڵه‌ت و بوونى پێوسیت، له‌سه‌رجه‌م خاڵه سنورییه‌کان، چه‌ندین کۆمپانیا سه‌رقاڵى وه‌رگرتنى پاره‌ن به ناوى جیاوازه‌وه. به‌شێک له‌مانه هه‌ر پێویست نییه‌و ته‌نیا بۆ کۆکردنه‌وه‌ى پاره‌یه، به‌شێکى دیکه‌ى ئه‌رکى ده‌وڵه‌ته. ئیبراهیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران 1 -راگه‌یاندنى گومرگى، بۆ کۆمپانیاى کۆریدۆر، کاغه‌زێکى ئاساییه‌و پێشرت حکومه‌ت ده‌یکرد و هیچ گرفتێکى نه‌بوو له مانگى 9ى 2019ه‌وه دراوه به‌م کۆمپانیایه‌و بۆهه‌ر کاغه‌زێک 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت. 2 -کۆمپانیاى ستار، بۆ دڵنیایی ئیجبارى له ئیرباهیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران دراوه ته‌نیا 10 %بۆحکومهته.. 3 -مه‌نفێست25 دالر، له ئیرباهیم خه‌لیل بۆ جبل نهزه له حاجى ئۆمه‌ران بۆ اشراقات العواده . 4 -سکانه‌ر، 50 دالر وه‌رده‌گریێت بۆ کۆمپانیاى هانداون 80 %بۆ کۆمپانیاو 20 %بۆ حکومه‌ت. 5 -ته‌عقیم بۆ 10 دۆلار له هه‌ر ئۆتۆمبیلێک وه‌رده‌گریێت، 85 %بۆ کۆمپانیاو 15 %بۆ حکومه‌ت. 6 -پشکنینى خۆراک و کااڵ، هه‌ردوو ده‌روازه‌که له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى نیوستانده‌ر کردوویانه، بۆ هه‌ر ئۆتۆمبیلێکى شه‌حن بڕى 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گریێت. بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێک بڕى 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گریێت. هه‌ر بارهه‌ڵگرێک هیچ جۆره پشکنینێکى نه‌وێت 150 هه‌زار دینارى لێوهردهگریێت، ته‌نیا سه‌ره‌تاکانى بۆ مۆرده‌کرێت. بۆ هه‌ر پشکنینێکى فیزیایی و کیمیای و بایلۆجى به‌جیا پاره وه‌رده‌گریێت. 7 -کۆمپانیاى سه‌ربه‌خۆ که وه‌زاره‌تى ناوخۆ له 13/1/2019 رێگاى پێداوه، بۆ دروستکردنى هه‌ر تابلۆیه‌کى کاتى بڕی 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت. 8 له حاجى ئۆمه‌ران چه‌ند رێگایه‌کى تر هه‌یه بۆ وه‌رگرتنى پاره له ئیرباهیم خه‌لیل نیه، کۆمپانیای شه‌و ڕۆژ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێک 25 دۆالر وه‌رده‌گرێت به‌ناوى کۆمپانیاى گه‌شتیارى و ئه‌رکى دیار نیه. 9 کۆمپانیایه‌ک به‌ناوى سبکه‌بار له هه‌ر ئۆتۆمبیلێکى ترانزێت 50 دۆالر وه‌رده‌گرێت، 70 %بۆ کۆمپانیا 30 %بۆ حکومه‌ت. 10 -له خاڵى سنورى حاجى ئۆمه‌ران کۆمپانیاى شه‌و رۆژ، به‌ناوى نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌وه 25 دۆالر له هه‌ر بارهه‌ڵگرێک وه‌رده‌گریێت ) ئێرانى و عێراقى(، زیاتر له چه‌ند مانگێکه به‌رده‌وامه، پرۆسه‌که دراوه به کۆمپانیایه‌ک و هیچ کارێکى نه‌کردووه. جگه له وه‌رگرتنى پاره به‌ناوى گه‌راجانه. 11 -له ئیرباهیم خه‌لیل هه‌ندێک کار هه‌یه له هیچ خالێکى سنورى دیکه نیه، کۆمپانیاى ئه‌نته‌رتیک له‌سنورى ئیربایهم خه‌لیل بۆ چێککردنه‌وه‌ى کااڵ بزاندرێت هاوتایه له‌گه‌ڵ کارگه بنه‌ڕه‌تییه‌ک، بۆ هه‌ر به‌راوردێک 700 بۆ 2000 دۆالر وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر رۆژانه 500 به‌راورد بکات، داهاته‌که‌ى 9 ملیۆن دۆالره، پاش ئه‌م به‌راورده‌ش هه‌مان کۆمپانیا سى پاره‌ى دیکه به‌ناوى پشکنینى فیزیایی و کیمیاوى و بایۆلۆجى وه‌رده‌گرێت!!! داهاتى ئه‌میش مانگانه نزیکه‌ى 3 ملیۆن دۆالره؟ 12 – گۆڕپانى )بهتون کوردستان( له ئیرباهیم خه‌لیل، رۆژانه نزیکه‌ى 1800 ئۆتۆمبیل له‌م گۆڕپانه پشکینینى بۆ ده‌کرێت و به ئیجبارى 55 دۆالر وه‌رده‌گریێت و بڕێکى زۆر گازویلیان پێده‌فرۆشرێت. 13-رۆژانه ژماره‌یه‌کى زۆر ئۆمتبیلى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر تێده‌په‌ڕن و بۆ هه‌ر یه‌کێک 25 دۆالر وه‌رده‌گرن، رۆژانه زیاتر له هه‌زار حاڵه‌ته. 14 -ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پێشرت چه‌ندین کااڵ به‌ناوى سوریاوه داخڵده‌کرێت وه‌ک ترانزێت 20 %گومرگ ده‌ده‌ن، به‌اڵم نه‌ڕۆشتون بۆ سوریا. بامشاخ و په‌رویزخان 1 -به‌ناوى مه‌نه‌فێسته‌وه بۆ )نقل الربى( به‌بێ ئهجنامدانى هیچ کارێک چه‌ند کۆمپانیایه‌ک پاره‌یه‌کى زۆر له ئۆتۆمبیله‌کان وه‌رده‌گرن، بۆ منونه : کۆمپانیاى اشراقات العواد( که مه‌نه‌فێستى )نقل الربى ( ده‌بڕێت و تائێستا نازاندرێت گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ کێدا هه‌یه، بۆ هه‌ر وه‌سڵێکى مه‌نه‌فێست 25 دۆالر وه‌رده‌گرێت، هیچ نوسینهگهیهکى له خاکى ئێران‌دا نیه‌و ته‌نیا پاره وه‌رده‌گرێت. 2-چه‌ند کۆمپانیایه‌کى دیکه‌ى نه‌وتى مه‌نه‌فێست دروستده‌که‌ن بۆ تانکه‌رى نه‌وت و هه‌ر مه‌نه‌فێستێک که کاغه‌زێکه‌و مۆرێکى لێده‌ده‌ن 25 دۆالر وه‌رده‌گرن، له‌کاتێکدا حکومه‌ت خۆى ده‌توانێت ئه‌م کاره بکات و هیچ ئه‌رک و تێچونێکى نیه. 3--دڵنیایی ئیجبارى، دراوه‌ته کۆمپانیاى دڵنیا، له 5 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 20 هه‌زار دینار له هه‌ر ئۆتۆمبیلێک وه‌ر ده‌گریێ، دڵنیاى نابێت به ناچارى بێت و بۆ 24 کاتژمێر بێت و که‌س قه‌ره‌بوو نه‌کرێته‌وه. 4 -کۆمپانیایه‌کى ئێرانى بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێک دێته هه‌رێمى کوردستان بڕى 50 دۆالر وه‌رده‌گرێت به‌ناوى ترانزێت، به‌رپرسانى خاڵه سنورییه‌کانیش نازاننی ئه‌م پاره‌یه بۆچى وه‌رده‌گریێت. 5-کۆمپانیاى ئه‌ستێره‌کان و ئامسانى کوردستان، بڕى 5هه‌زار دینار له هه‌ر هاواڵتیه‌کى ئێرانى وه‌رده‌گریێت به‌ناوى )خرب وصول( کارێکى ته‌واو نایاساییه‌و هیچ خزمه‌گوزارییه‌ک پێشکه‌ش ناکات 6 -به‌فه‌رمانى ئهجنومهنى وه‌زیران، راگه‌یاندنى گومرگى دراوه‌ته کۆمپانیاى رۆژان، بۆ هه‌ر راگه‌یاندنێک بڕى 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن له 10/9/2019 ه‌وه که‌وتووه‌ته‌کار، له‌کاتێکدا پێشرت حکومه‌ت خۆى بێ به‌رامبه‌ر و به‌شێوه‌ى ئهلیکرتۆنى ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی ده‌کرد. 7-کۆمپانیا سه‌ربه‌خۆ، بۆ دروستکردنى هه‌ر تابلۆیه‌کى کاتى بڕی 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، هه‌مان کۆمپانیا به‌پێى گرێبه‌ستێک بۆ ههرتابلۆیهکى هه‌میشه‌یی 50 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رجنه 27 ملیار دینارى پێشه‌کى پێدراوه! 8 -کوالێتى بامشاخ به‌ناوى ره‌زگه‌و و په‌روێزخان لۆکس ئهجانسى، بۆ ئه‌و کااڵیانه‌ى دێنه هه‌رێمى کوردستان. بۆ هه‌ر ئۆتۆمبیلێکى شه‌حن بڕى 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گریێت. بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێک بڕى 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گریێت. هه‌ر بارهه‌ڵگرێک هیچ جۆره پشکنینێکى نه‌وێت 150 هه‌زار دینارى لێوهردگریێت، ته‌نیا سه‌ره‌تاکانى بۆ مۆرده‌کرێت. بۆ هه‌ر پشکنینێکى فیزیایی و کیمیای و بایلۆجى به‌جیا پاره وه‌رده‌گریێت. تێبینى: به‌پێى به‌دواداچون له رابردوودا هه‌ندێک له‌م کۆمپانیانه که‌مته‌رخه‌مى زۆریان کردووه‌و ئاسانکاریانکردووه بۆ هاتنه ژوره‌وه‌ى کااڵى خراپ به‌شێکیشیان ئامێرى پێویستیان نیه بۆ پشکننی.. 12 -کۆمپانیاى دڵنیاى 5 هه‌زار له هاواڵتى وه‌رده‌گرێت به‌ناوى دڵنیای و هیچ گرێبه‌ستێکى نیه. 13 –وه‌رگرتنى سێ هه‌زار دینار به‌ناوى رێکخستنى ریزى ئۆتۆمبیل. 14 -له‌م کابینه‌دا ڕێپێدان کراوه بۆ دوو کۆمپانیا له بامشاخ و په‌روێزخان به‌ناوى ته‌عقیمه‌وه له هه‌ر ئۆتۆمبیلێک 10 دۆالر وهبهرگریێت بۆ هه‌ر هاتن و چونێک. له راپۆرتێکى دیکه‌ى هاوپێچدا پرۆژه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ کارى ئه‌م کۆمپانیایانه خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر کاره‌و کارى کام دامه‌زراوه‌ى حکومه‌ته‌و کام کاریش زیاده‌یه. سێ : ترانزێت ئێستا)15/8/2020 )ئه‌م گرفتانه‌ى که لێره‌دا باسکراوه به به‌راورد به شه‌ش مانگ پێش ئێستا که‌متر بووه. -له خاڵه سنورییه‌کانه‌وه به‌ناوى ترانزێت بۆ سوریا و به‌مه‌به‌ستى خۆدزینه‌وه له گومرگ به‌به‌رده‌وامى کااڵى جۆراو جۆر هاورده ده‌کرێت، به‌شى هه‌ره زۆرى ئه‌م کااڵیانه‌ش بۆ ترانزێت ننی، ترانزێت ده‌بێت ره‌زامه‌ندى ئه‌و واڵته‌ى هه‌بێت که کااڵکه‌ى بۆ ده‌برێت. به‌ناوى ترانزێته‌وه هه‌م کااڵی قه‌ده‌غه‌کراو ده‌هێندرێته هه‌رێمى کوردستان، هه‌م گومرگ نادرێت، ترانزێت یه‌ک له‌سه‌ر پێنج گومرگ ده‌دات. ئه‌م هه‌نگاوه، جگه له‌وه‌ى زیان به‌به‌رهه‌مى ناوخۆ ده‌گه‌یه‌نێت، مانگانه‌ش چه‌ندین ملیۆن دۆالر زیانى له داهاتى گشتى داوه. بۆ منونه: -نوسراوى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى گومرگ ژماره 4775 له 18/3/2019 ره‌زامه‌ندى دراوه به داخڵکردنى 2000 هه‌زار ئۆتۆمبیلى خوار مۆدێل 2017 له ئیرباهیم خه‌لیله‌وه گوایه ترانزێته بۆ سوریا، وه‌زیرى دارایی ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه به داخڵکردنى و یه‌ک له‌سه‌ر پێنج گومرگ دراوه، پاش به‌دواداچون ئه‌م ئۆتۆمبێلانه نه ڕۆشتووه‌ته سوریا. له 1/7/2019 به ره‌زامه‌ندى وه‌زیرى دارایی بڕى 000.300 هه‌زار کارتۆن هێڵکه به‌ناوى ترانزێته‌وه بۆ سوریا هاتووه‌ته ناو هه‌رێمى کوردستان، جگه له‌وه‌ى له‌و به‌هۆى نه‌خۆشى هێنانى هێڵکه قه‌ده‌غه بووه‌و هیچ گومرگێک نه‌دراوه، به وته‌ى به‌رێوبه‌رى گشتى گومرگ ئه‌م هێلکه نه‌چووه‌ته سوریا. چاره‌سه‌ر: مۆڵه‌تى ترانزێت به‌بێ نوسراوى ئه‌و واڵته‌ى کااڵکه‌ى بۆ ده‌کرێت ناکرێت، له کاتى نوسراویشدا ده‌بێت هێزێکى ئه‌منى پاسه‌وانى کااڵکه بێت تا ده‌چێته ئه‌و واڵته‌ى کااڵکه‌ى بۆ ترانزێت ده‌کرێت و به نوسراوى گومرگیش ئاگاداری ورده‌کارى کااڵکه بگه‌ڕێته‌وه وه‌زاره‌تى دارایی. چوار: به‌خشنی له گومرگ. ئێستا)15/8/2020 )ئه‌م گرفتانه‌ى که لێره‌دا باسکراوه به به‌راورد به شه‌ش مانگ پێش ئێستا که‌متر بووه، چه‌ند بڕیارێکیش ده‌رچو بۆ را‌گرتن و پێداچونه‌وه‌ى به‌خشینى گومرگى کاریگه‌رى هه‌بووه، به‌اڵم هێشتا به‌رده‌وامه. له‌الیه‌ن وه‌زیرى دارایی پێشووتر و پاشان به‌ڕێوبه‌رى گشتى گومرگ بهخشیینێکى زۆرى گومرگى هه‌یه، هه‌ندێک مانگ به ئه‌ندازه‌ى چه‌ندین ملیۆن دۆالر به‌خشینى گومرگى کراوه. به‌خشنی به‌ناوى پرۆژه‌ى وهبهرهێنانـ، به‌پێى یاسایی وه‌به‌رهێنان، ماوه‌ى 10 ساڵه ئه‌و ئامێر و کاێلیانهى بۆ پرۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان ده‌هێندرێت له گومرگ ده‌به‌خشرێت، مادده‌یه‌کى یاسایى له یاساى وه‌به‌رهێنان به‌کارهێندراوه بۆ خۆدزینه‌وه له گومرگ بۆ چه‌ندین کااڵ که په‌یوه‌ندیان به پرۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنانه‌وه نیه، به‌ناوى وه‌به‌رهێنان داخڵکراون. به‌بێ یاسا نابێت به‌خشنی بۆ هیچ کااڵیه‌ک بکرێت، ئه‌و کااڵیانه‌ش به‌خشینیان بۆ ده‌کرێت ده‌بێت دڵنیابونه‌وه بکرێت ئایا بۆ پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان ته‌رخانده‌کرێت یان بۆ بابه‌تێکى تر. پێنج: چه‌ند دۆسییه‌ک له به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌کانى گومرگ. _ به‌پێى رێکخستنه‌وه‌ى گومرگى بردنه ده‌ره‌وه‌ى هه‌مو جۆره کانزایه‌ک قه‌ده‌غه‌یه، بهێلم ڕۆژانه له گومرگى ناوخۆیى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆک ، زیاتر له 20 بارهه‌ڵگر مس، فافۆن، قوڕقۆشم، ستیل و پاترى و چه‌ندین موادى دیکه ، ده‌برێته ده‌ره‌وه. _ چه‌ند کۆمپانیایه‌کى گه‌وره، کارى هه‌نارده‌کردنى فافۆن و مس ده‌که‌ن له شێوه‌ى خشت ) قاڵب( که له بنه‌مادا ئه‌م کاره قه‌ده‌غه‌یه و به بڕێکى که‌م پاره سه‌رجه‌م کاره‌کانیان بۆ ڕێک ده‌خرێت. _ به‌پێى پێناسى گومرگى یه‌کگرتو، چه‌ندین جۆر کاێل قه‌ده‌غه کراوه، بهێلم به به‌رده‌وامى دێنه هه‌رێمى کوردستان، له‌وانه چه‌ند ده‌رمانێکى مێرو کوژ، که گومانى بونى ماده‌ى شێرپهجنهى لێده‌کرێت، له منونهى تار و مارى ئێرانى و .......هتد _ له گومرگى ناوخۆیى گۆڕینى ماده به ماده‌یه‌کى تر که گومرگى که‌مرت له‌سه‌ر بێت ئه‌جنام ده‌درێت، واتا جۆرى ماده‌که ده‌گۆڕدرێت بۆ ماده‌یه‌کى تر ، بۆ منونه گۆڕینى انرتنیت لیده) تهلیست( که بۆ پاێلوگهکان به‌کاردێت ده‌گۆڕدرێت بۆ به‌نزین و سه‌دان سه‌دان هه‌زار دۆالر گومرگى ئه‌ومادانه به نادیارى ماوه‌ته‌وه . تێبینى: ئه‌م دۆسیانه به‌راورد به شه‌ش مانگ پێیش ئێستا که‌مى کردووه.
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدولڵا هەفتەی پێشوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەخۆشەویسترین سەکۆیەوە «تویتەر» جریوەیەکی کورتی کرد‌و دووبارە جیهانی تووشی شۆک کرد، ئەمجارەیان جریوەکەی هەڵگری پەیامێکی ئاشتی بوو و تێیدا رایگەیاند: هەردوو دۆستە مەزنەکەی ئەمریکا، ئیمارات و ئیسرائیل، رێكکەوتنامەی ئاشتی واژۆ دەکەن. ئەمەش هەرایەکی گەورەی لەناو میدیای عەرەبی و جیهانییدا دروستکرد. هەرچەندە بۆ چاودێرانی سیاسی، ئەم رێكکەوتنە شتێکی چاوەڕواننەکراو نەبوو، چونکە ماوەی چەندین ساڵە، ئەم دوو وڵاتە پەیوەندی ژێربەژێریان هەیە. بەڵام بۆچی لەم کاتەدا ئەم رێكکەوتنە خرایەسەر مێزەکەی دۆناڵد ترەمپ؟ کێ سوودمەندو زەرەرمەندە؟ کاردانەوەی وڵاتانی ئیقلمی و جیهانی چۆن بوو؟ ناوچەکە بەرەو کوێ دەچێت؟ ئایا ئەم رێكکەوتنە دەبێتە مایەی ئاشتی زیاتر یان بەپێچەوانەوە ئاگری جەنگێک دەکوژێنێتەوە مەشخەڵی ئاگرێکی گەورەتر هەڵدەکات؟ رێكکەوتننامەی ئیبراهیم ئەو رێكکەوتنەی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل کە بەسەرپەرشتی ئەمریکا کراوە ناوی لێنراوە «رێكکەوتنامەی ئیبراهیم» بەندە گرنگەکانی ئەم رێكکەوتنە بریتییە لەم خاڵانەی خوارەوە: ١/ راگرتنی لکاندنی زەوییەکانی رۆژئاوای ئوردون» کەناری خۆرئاوا» بەئیسرائیل. ٢/ گۆڕینەوەی باڵیۆزخانەو دەستپێکردن بەپەیوەندی دیپلۆماتی. ٣/ بەهێزکردنی پەیوەندی دیبلۆماتی و ئابووریی و سیاسی و تەکنەلۆژی بەتایبەتی لەڕووی دۆزینەوەی ڤاکسین دژ بەڤایرۆسی کۆرۆنا. 4/ سەرمایەگوازیکردن لەنێوان هەردوو دەوڵەتدا. بۆچی ناونرا رێكکەوتنامەی ئەبرەهام «ئیبراهیم«؟ لەمیانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دۆناڵد ترەمپدا، چەند خولەکێکی بەخشییە دەیڤید فریدمان باڵیۆزی ئەمریکا لەئیسرائیل، ئەم پیاوە رۆڵی گەورەی هەبووە لەم رێكکەوتنەو هەر ئەویش ناوی ئیبراهیم یان ئەبرەهامی هەڵبژاردووە. فردیمان لەمبارەیەوە بە رۆژنامەنووسەکانی راگەیاند: بۆیە ناومان ناوە رێكکەوتننامەی ئیبراهیم، چونکە ئیبراهیم باوکی هەر سێ ئایننە گەورەکانی مەسیحی و ئیسلام و جوولەکەیە. ئەویش توانای ئەوەی هەیە کە رێكکەوتن و هەماهەنگی لەنێوان هەرسێ ئایینە مەزنەکەی جیهاندا بکات. پەیوەندی نهێنی هەردوولا دیارە ماوەی چەندین ساڵە ئیمارات و ئیسرائیل پەیوەندی نهێنی یان ناڕاستەوخۆیان هەیە، ساڵی 2012 بۆ یەکەمجار لەمیانی کۆبوونەوەکانی رێخکراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەنیویۆرک، عەبدوڵلا بن زایدی وەزیری دەرەوەی ئیمارات، چاوی بە بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کەوت. لەساڵی 2014دا، ئیمارات رێكکەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بواری ئەمنی کرد، کە بنکەکەی لەئیسرائیلە. هەروەها ساڵی 2017 تیپێکی جۆدۆی ئیسرائیلی بەمەبەستی بەشداریکردنی لەپاڵەوانێتی جۆدۆی جیهانی، سەردانی ئیماراتیان کرد‌و بۆ یەکەمجاریش ئاڵای ئیسرائیل لەئیمارات بەرزکرایەوە. هەروەها ساڵی 2019 بە مەبەستی بەشداریکردن لەکۆنگرەیەکی جیهانی دژ بەگەندەڵی کە لەئیمارات سازکرا، شاندێکی فەرمی حکومەتی ئیسرائیل سەردانی ئیماراتی کرد. جگە لەچەندین پەیوەندی نهێنی تر، هەربۆیە ئەم رێكکەوتنە شتێکی چاوەڕواننەکراو بوو. کاردانەوەی جیهان و ناوچەکە هەر لەپاش بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئەم رێكکەوتنە، کاردانەوەی گەورەی لەناو جیهاندا لێکەوتەوە. فەلەستینییەکان بەهەردوو باڵی فەتح و حەماسەوە دژی ئەم رێكکەوتنە وەستانەوەو بەخیانەت و پشت‌کردن لەگەلی فەلەستینیان ناوبرد. حەماس زیاتر رۆیشت و لەبەیانێکدا رایگەیاند: ئەم ریکەوتنە وەکو دیاریی بەخشرایە ئیسرائیل لەبەرامبەر تاوانەکانی دەرهەق بەگەلی فەلەستینی. ئێرانیش بەتوندی دژی ئەم ریکەوتنە وەستایەوەو لەبەیانی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە: ئەم رێكکەوتنە شەرمەزارییەی کەئیمارات لەگەڵ کیانی سەهیۆنی کردوویەتی هەنگاوێکی ترسناکیشە. گەرچی هەریەک لەبەحرەین و عومان پێشوازییان لە رێكکەوتنەکە کرد، هەروەها میسریش لەزاری عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی وڵاتەوە، پێشوازی لەم رێكکەوتنە کرد‌و لەتویتێکیدا رایگەیاند: ئێمە بەگرنگییەوە سەیری ئەم رێكکەوتنە دەکەین و ئاشتی و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن بۆ ناوچەکە دەهێنێت. ئوردنیش لەزاری ئەیمەن سەفدیی وەزیری دەرەوەیدا پێشوازی لێکردو رایگەیاند: هیوادارین ئەم رێكکەوتنە کۆتایی بەو سڕبوونە بهێنێت کەماوەی چەندین ساڵە پرۆسەی ئاشتی گرتۆتەوە. فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیاش، دەستخۆشییان لەهەردوولا کرد‌و بەهەنگاوێکی باشیان وەسفکرد. هەروەها جۆ بایدن پاڵێوراوی پارتی دیموکراتی ئەمریکا بۆ سەرۆکایەتی، پشتگیری لەم رێكکەوتنە کرد‌و بەهەنگاوێکی مێژوویی وەسفکرد. رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش لەبەیانێکدا پشتگیری ئەم رێكکەوتنەی کرد‌و بەهەنگاوێکی باشی بۆ ئاشتیی و ئارامی ناوچەکە وەسفکرد. دووفاقیی تورکیا هەر لەپاش رێكکەوتنەکە تورکیا کەوتە شڵەژان و لێدوانی توند لەدژی ئیمارات، لەزاری سەرۆک و وەزیرەکانیەوە، هێرشی توندیان دەستپێکرد. . ئەردۆغان بەتوندی دژی ئەم رێكکەوتنە وەستایەوەو بەڕۆژنامەنووسانی راگەیاند: بیر لەوە دەکەینەوە کەباڵیۆزخانەکەمان لەئیمارات دابخەین. گەرچی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش لەبەیانێکدا بەتوندی دژی ئەم رێكکەوتنە وەستایەوەو رایگەیاند: مێژوو ئەم هەڵسوکەوتە مونافیقانەی ئیماراتی لەبیر ناکات، کەدژی گەلی فەلەستینی نواندیان. ئەمەش لەکاتێدا کەتورکیا یەکەمین دەوڵەتی ئیسلامی بوو کەپەیوەندی سیاسی و دیبلۆماتی و سەربازیی و ئابووری بەهێزی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە. ئەمەش دووبارە سیاسەتی دووفاقی و دووڕویی ئەردۆغان پیشان دەدات، لەجیاتی ئەوەی بچێت باڵیۆزخانەکەی لە ئیسرائیل دابخات، کەچی دەڵێت بیر لەداخستنی باڵیۆزخانەکەمان لەئیمارات دەکەینەوە. کێ سوودمەندە؟ بەبڕوای زۆرێک لەچاودێرانی سیاسی، سوودمەندی یەکەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە، چونکە دەتوانێت ئەم ریکەوتنە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن بەکاربهێنێت کە دوو مانگی تر دەستپێدەکات. لەلایەکەوە خۆی وەکو کەسێکی ئاشتیخواز پیشانی گەلی ئەمریکا وجیهان بدات، لەلایەکی تریشەوە دەنگی لۆبی ئیسرائیلی بۆخۆی رابکێشێت کە بەهێزترین لۆبییە لەئەمریکا. لەپاش ترەمپ ئیسرائیل سوودمەندی دووەمە، چونکە توانی ئەو دەرگا داخراوەی کەنداو بۆ خۆی بکاتەوە، ئەوەش لە رێگەی یەکێک لەدەوڵەتە دەوڵەمەندو بەهێزەکانی ناوچەکە کەئەویش ئیماراتە. هەروەها ئەم رێكکەوتنە رێگا خۆشدەکات، تاوەکو ئەوانی تریش دەرگا داخراوەکانیان بۆ ئیسرائیل بکەنەوە. لەئێستادا میدیاکان باس لەوە دەکەن کەبەحرەین و عومانیش دێنە رێزەوە. لەهەمووشی گرنگتر، ئێران دەکرێتە دوژمنی سەرسەختی هەمووان. ئیماراتیش سوودمەندە، راستە لەئێستادا لەڕووی میدیاییەوە هێرشی توندی دەکرێتە سەر، بەڵام ئەم وڵاتە بەم رێكکەوتننەی هێندەی تر خۆی لەمەعسکەری ئەمریکی-ئیسرائیلی نزیک کردەوەو بەمشێوەیەش پارێزگاری زیاتر لەخۆی دەکات لەبەرامبەر دوژمنە سەرسەختەکانی بەتایبەتی هەریەک لەئێران و تورکیا. فەلەستینییەکان زەرەرمەندن گەرچی بەپلەی یەکەم زەرەرمەندی سەرەکی فەلەستینییەکانن، چونکە چەندە ئیسرائیل لەلایەن وڵاتانی عەرەبەوە گەمارۆ بدرێت لەبەرژەوەندی ئەوانە، بەپێچەوانەوە کرانەوەی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل ئەوان بەزەرەر بۆ خۆیان دادەنێن. هەرچەندە هەندێک لەچاودێرانی سیاسی ئەم هەڵوێستەی فەلەستینییەکان بەچەوت دادەنێن و پێیان وایە ئەم رێكکەوتنە دەبێتە پاڵپشتی بۆ فەلەستنییەکان و لەڕێگەی پەیوەندی ئابووریی و دیپلۆماتییەوە دەتوانن فشاری زیاتر بخەنەسەر ئیسرائیل، تاوەکو مافی گەلی فەلەستینی بدات. ئێران دوژمنی هەمووان لەئێستادا ئێران بۆتە دوژمنی هەموو دەوڵەتانی کەنداو بەتایبەتی ئیمارات و عەرەبستانی سعودیە، یەکێک لەئامانجە گرنگەکانی ئەم رێكکەوتنەش، بەهێزکردنی بەرەی دژ بەئێرانە، واتە چیتر ئیسرائیل دوژمنی عەرەب نییە، بگرە ئێرانە، ئەمەش بەگشتی بۆ ئێران و دۆستەکانی لەناوچەکدا خراپە. ئایا دەبێتە مایەی ئاشتی لەناوچەکە؟ هەرچەندە سەرانی هەرسێ وڵات وا ئیدعا دەکەن کەئەم رێكکەوتنە ببێتە مایەی ئاشتیی و خۆشگوزەرانی لەناوچەکە، بەڵام زۆرێک لەچاودێرانی سیاسی پێیان وایە بەپێچەوانەوە ئەم رێكکەوتنە لەناخیدا هەڵگری مەشخەڵی ئاگرو جەنگێکی گەورەیە، چونکە ئەمریکا دەیەوێت لە رێگەی کۆکردنەوەی دۆستەکانی، بەرەیەکی گەورە لەدژی ئێران پێکبهێنێت. هەربۆیە هێندەی تر ململانێی نێوان ئێران و وڵاتانی ناوچەکە زیاتر دەبێت. سەرچاوەکان: الاتفاق الإسرائيلي ـ الإماراتي.. عباس يرفض والسيسي يرحب. کەناڵی دۆیچە ڤێللەی ئەڵمانی. www.dw.com/ar التطبيع: ما الذي نعرفه حتى الآن عن اتفاق السلام بين الإمارات وإسرائيل؟. کەناڵی بی بی سی . www.bbc.com/arabic «اتفاق إبراهيم» بين إسرائيل والإمارات.. ما سر التسمية؟.کەناڵی الحرة. www.alhurra.com/arabic اتفاق تاریخي بین الامارات و اسرائیل. الانصات المرکزي.العدد. 7378 الاحد. 16/8/2020
هاوڵاتى فەیسەڵ بەلو، یەکێکە لەدڕەندەترین ئەمیرەکانی داعش لەلایەن تورکیاوە رەوانەی لیبیا کرا بۆ هاوکاریکردنی ئەو گروپەی کە ئەنقەرە پاڵپشتی دەکات، ئەوەش وەکو هەوڵێک بۆ دەستبەسەراگرتنی نەوتی ئەو وڵاتە لەڕێگەی کەسانێکەوە کەموڵک و ماڵی خەڵکیان داگیرکردووە لەسوریا. کۆنە ئەمیرەکەی داعش، یەکێک بووە لەسوتێنەرانیی فڕۆکەوانی ئەردەنی مەعاز کەساسیبە، پێشتریش ئامێری خەستەخانەکانی رۆژئاوای کوردستانی دزیبوو، هەروەها دەستی گرتبوو بەسەر چەندین خانووی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان. لیوا خالد مەحجوب کە ئەفسەرێکی پلەباڵای سوپای لیبیایە، شەممەی رابردوو پەردەی هەڵماڵی لەسەر گەیشتنی ئەمیرێکی «ترسناک»ی داعش بۆناو خاکی لیبیا بەپاڵپشتی تورکیا. خالد مەحجوب لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فەیسەل بەلو کە سەرکردەی داعش بووە لە گرێ سپی، یەکێکە لە دڕەندەترین ئەمیرەکانی داعش رەوانەی لیبیا کراوە بۆ هاوکاری هێزەکانی ویفاقی نیشتیمانی کە تورکیا پاڵپشتیان دەکات. لە گرێ سپیەوە بۆ لیبیا فەیسەڵ بەلو کە نازناوی ئەمیر ئەبو ئەحمەد بووە لەناو داعش، سەرکردایەتی گروپەکەی کردووە و بەرپرسی کەتیبەی قادسیە بووە لە گرێ سپی لەساڵی 2014، لەو ماوەیەدا چەندین کاری تاوانکارییان دەرهەق بە خەڵکەکەی ئەنجامدابوو. بەڵام دوای ساڵێک لەلایەن هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەرکران و بەدەیان چەکداریان لەو شەڕەدا کوژران. لەماوەی ئەو ساڵەدا کە لە گرێ سپی بوون، چەکدارانی داعش چه‌ندین کاری توندوتیژیی و ئەشکەنجەیان دژ بەخەڵکەکە ئەنجامدابوو له‌ناو قه‌زاکه‌دا، هەروەها دەستیان گرتبوو بەسەر ئۆتۆمبێل و خانووی هاوڵاتیاندا، لەهاوینی 2015دا شه‌ڕڤانان گەیشتنە ناوه‌ندی قه‌زاکه، ژماره‌یه‌کی زۆریان لێ کوژراو خێزانی زۆرێکیشیان داعش به‌ره‌و حه‌له‌ب هه‌ڵاتن کە زۆربەیان بیانی بوون. بەپێی وتەکانی لیوا مەحجوب، دەزگای هەواڵگری میتی تورکی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەمیرەکانی داعش کۆبووەتەوە کە فەیسەڵ بەلو دیارترینیانە. دوێنێ یەکشەممە فڕۆکەیەکی تری پڕ لەچەکداری گروپەکانی سەر بەتورکیا کە لەنێویاندا کۆنە چەکدارەکانی داعش هەن لەفرۆکەخانەی غازی عەنتابی تورکیاوە بەرەو لیبیا فڕی و لەفرۆکەخانەی میسراتە نیشتەوە کە لەژێر دەستی هێزەکانی ویفاقی سەر بە تورکیایە. بەلو، یەکێکە لە سووتێنەرانی مەعاز کەساسیبە مەعاز کەساسیبە فڕۆکەوانی ئەردەنی بوو، لەساڵی 2015 بەفڕۆکەکەیەوە کە لەجۆری F-16 بوو و لەسەر ئاسمانی سووریا لەشاری رەققە، لەسەر بنکەیەکی سەرەکی رێکخراوی داعش کەوتە خوارەوە. مەحجوب وتی «تیرۆریست فەیسەڵ بەلو لەگەڵ سێ کەسی تردا فڕۆکەوان مەعاز کەساسیبەیان لەبەرچاوی دنیا سووتاند، ئێستا لە لیبیایە. رێکخراوی داعش کەساسیبەیان لەتەمەنی (27) ساڵی بە زیندوویەتی لەنێو قەفەسێکدا دانا‌و ئاگریان لەجەستەی بەردا. بەپێی وتەی ئەندامێکی پێشووی داعش مەعاز کەساسیبە تا چەند چرکەیەک پێش لەسێدارەدانی نەیدەزانی دەیسووتێنن. فەیسەڵ بەلو چەندین کردەوەی تاوانکاری بەرامبەر بەخەڵکی مەدەنی لەسوریاو رۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە ئەوەش سەلمێنراوە لە گرتە ڤیدیۆکانی «ئەعماق» کە ئاژانسێکی میدیایی داعشە لەسەر تۆڕی ئنتەرنێت کە پێشتر چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەلو ئەنجامداوە. تورکیا 20 هەزار چەکدار لەسوریاوە رەوانەی لیبیا دەکات لیوا خالد مەحجوب باسی لەوەکرد کە ئامانجی تورکیا لە رەوانەکردنی چەکدارانی داعش و ئەمیرەکانیان بۆ لیبیا جێبەجێکردنی ئەو رێکەوتنەیە کە لەگەڵ حکومەتەکەی فایز سەراج کردی کەمانگی 11ی ساڵی رابردوو، بۆ دیاریکردنی سنووری ئاوی دەریای سپی ناوەڕاست و هەروەها رێکەوتنی سەربازیی و ئەمنی فراوان. لەماوەی چەند مانگی رابردوودا تورکیا زیاتر لە (20) هەزار چەکداری لە رەگەزنامەی جیاواز لەسوریاوە بەرەو لیبیا رەوانەکردوە، کەنیوەیان چەکدارە سورییەکانن و نیوەی تریشیان بیانیانی ناو داعش و گروپە ئیسلامیە توندڕەوەکانی ترن. هەروەها بەهاری ئەمساڵ سوپاى نیشتیمانى لیبیا رایگەیاند کوردێکیان دەستگیرکردوە کە لەلایەن تورکیاوە رەوانەی لیبیا کراوە. لە 14ى نیسانی رابردوو، لیوا ئه‌رکان ئه‌حمه‌د ئه‌بوزه‌ید مسمارى، وته‌بێژى سوپاى نیشتیمانى لیبیا سه‌ربه هێزه‌کانى (خه‌لیفه حه‌فته‌ر) له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: «چه‌کدارێکمان ده‌ستگیرکردووه که له لیبیا شه‌ڕى کردووه له‌گه‌ڵ چه‌کداره‌کانى تورکیا، کورده‌و سه‌ر به‌هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى رۆژە». وتیشی «چه‌کداره‌که له‌لایه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگرى تورکیا هێنراوه بۆ لیبیا‌و له‌چوارچێوه‌ى ئۆپراسیۆنه‌کانى ئه‌واندا شه‌ڕى کردووه«. هەروەها وتی «ئێمه سه‌رمان سوڕماوه که کوردێک چۆن ده‌توانیت تیرۆریست بێت؟ چۆن ده‌توانێت شه‌ڕبکات له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ى که براکیانیان ده‌کوژن له‌کاتێکدا شه‌ڕ بۆ که‌رامه‌ت و سه‌به‌خۆیى خۆیان ده‌که‌ن.». فەیسەڵ بەلو دەیان ملیۆن لیرەی لەهاوڵاتیان سەندووە فەیسەڵ بەلو لەساڵی 2013دا کە ئەمیری کەتیبەی قادسیەی داعش بووە، (300) ملیۆن لیرەی دزیوە لەو بارهەڵگرانەی کە شەکرو جگەرەیان گواستۆتەوە، ئەوەش بەبیانووی کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆ داعش، هەروەها ئامێری شتنەوەی گورچیلەو چەند ئامێریکی تری پزیشکی لەیەکێک لەخەستەخانەکان دزیوە. چوار مانگ لەمەوبەر سەنتەری بەدۆکۆمێنتکردنی تاوانەکان لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند تورکیا فەیسەڵ بەلو، ئەمیری پێشووی داعشی ئازادکردووە کە بەرپرسە لەئەنجامدانی چەندین کردەوەی تاوانکاری بەرامبەر بە هاوڵاتیان. بەلو لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بەتورکیا لەکۆتایی ساڵی رابردوو لەگرێ سپی دەستگیرکرا، دوای ئەوەی ئەو گروپانە بەپاڵپشتی تورکیا سەرێ کانی و گرێ سپیان داگیرکرد. سەنتەرەکە رایگەیاند کە بەلو لەلایەن فەیلەق شامی سەر بەتورکیاوە دەستگیرکرابوو بەڵام لەژێر فشاری تورکیادا ئازادیان کردووە و لەگوندی بەدیع لەباشوری گرێ سپی نیشتەجێ بووە. بەپێی سەنتەرەکە فەیسەڵ بەلو چەندین کردەوەی رفاندن و کوشتن و دزینی ئەنجامداوە لەنێوان ساڵانی 2014 – 2015، ئەوکاتەی کە گرێ سپی لەژێر دەسەڵاتی داعشدا بووە. راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە بەلو پێنج کەسی یەک خێزانی کوشتووە دوای ئەوەی لە رەققەوە ئاوارەی گرێ سپی بوون. هەروەها ناوبراو لەشوباتی 2014دا دەستی گرتووە بەسەر (12) ئۆتۆمبێلدا لەناوچەی تەل تەمر، کە (160) سەرنشینیان لەکۆبانێوە بۆ قامیشلۆ گواستۆتەوە، بەلو بەرپرسی داعش بووە لە گرێ سپی و هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی عەشایەرەکانی ویلایەتی رەققەی داعش بووە. کاتێک هێزەکانی سوریای دیموکرات شاری رەققەیان گرت، فەیسەڵ بەلو بەرەو ئەعزاز هەڵهات و دواتریش لەوێوە رۆیشتە تورکیا. لەکۆتایی ساڵی رابردوودا بەلو لەگەڵ گروپە سوریەکانی تری سەر بەتورکیا پەلاماری گرێ سپی و سەرێ کانیان دا، بەلو دیسانەوە دەستی کردەوە بە تاڵان‌کردنی موڵک و ماڵی هاوڵاتیان. دوای ماوەیەک بەلو دەستبەسەرکرا لەلایەن هێزەکانی سەر بەتورکیاوە دەستگیرکرا لەسەر زۆبوونی سکاڵاکانی سەری، بەڵام لەئازاری ئەمساڵدا لەناو زیندان لەگەڵ بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری میت کۆبووەوەو لەنیسانی ئەمساڵدا ئازادکراو دوو هەفتە لەمەوبەریش بەفڕۆکەیەکی تورکی گەیەنرایە شاری تەرابلوسی لیبیا.
پاش زیاتر له‌بیست و یه‌ک مانگ کارکردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌شێک له‌په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات ئه‌داى په‌رله‌مان به«لاواز» به‌رانبه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم وه‌سف ده‌که‌ن و به‌شێکیان کۆرۆنا به‌یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانى داده‌نێن. رۆژى 30ى ئه‌یلولى 2018 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌نجامدراو 7ى تشرینى دووه‌مى 2018 ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستان سوێندى یاساییان خوارد‌و له‌ماوه‌ى 21 مانگى کارکردن‌دا ئه‌ندامانى فراکسیۆنه‌کانى ئۆپۆزسیۆن و به‌شێک له‌په‌رله‌مانتارانى ده‌سه‌ڵاتیش تێبینى و سه‌رنجیان له‌سه‌ر کار‌و به‌رنامه‌کانى په‌رله‌مان هه‌یه. له‌کۆى (111) ئه‌ندامى په‌رله‌مان (21) ئه‌ندامیان سه‌ر به‌لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کانى (کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو، سه‌ربه‌خۆکان، نه‌وه‌ى نوێ، شیوعى) و (90) ئه‌ندامه‌که‌ى دیکه له‌فراکسیۆنه‌کانى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و مه‌سیحى و تورکمان و ئه‌رمه‌ن و لیستى سه‌رده‌م پێک هاتوون و کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمیان پێکهێناوه. خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان چەند بڕیار‌و یاسایەکی دەرکردووە لەدیارترینیان یاسای چاکسازییە کە لەئێستادا حکومەت هەنگاو بەهەنگاو جێبەجێی دەکات، هەروەها لەماوەی گفتوگۆی وەفدی هەرێم‌و بەغدا دووجار وەفدی حکومەتی هەرێمی بانگهێشتی پەرلەمان کردووە بۆ روونکردنەوە لەسەر دۆخی دارایی‌و گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت:» ده‌ستى حزب خراپ خزاوه‌ته ناو په‌رله‌مان و لایه‌نه‌کانى ده‌سه‌ڵات به‌قسه‌ى حکومه‌ت ده‌که‌ن». روپاک ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به وت» بێ به‌رنامه‌یى حکومه‌ت وایکردووه ئه‌م بارودۆخه‌ى بۆ خه‌ڵک دروستکردووه، په‌یوه‌ندى به په‌رله‌مانه‌وه نییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ستى حزب خراپ خزاوه‌ته ناو په‌رله‌مان و ئه‌و لایه‌نانه‌ى به‌شدارن له‌حکومه‌تدا به‌قسه‌ى حکومه‌ت ده‌که‌ن به‌وه‌ش رۆڵه‌که‌ى لاواز بووه«. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسیۆن کارى خۆیان کردووه و زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاران چاودێرى کاره‌کانى حکومه‌ت ده‌که‌ن، وتیشى:»فراکسیۆنه‌کانى به‌شدار له حکومه‌ت به‌رپرسیارن له‌م دۆخه نه‌ک په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسیۆن». ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ پێیوایه «لاوازى رۆڵى په‌رله‌مان تاوانى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیه، چونکه ده‌سته‌که خۆى لاوازه« مژده مه‌حمود، په‌رله‌مانتارى نه‌وه‌ى نوێ، له لێدوانێکدا به وت» ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان خۆى لاوازه و ناتوانێت سه‌نگ و قورسایى خۆى پیشانبدات و وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کى باڵاى هه‌رێم هه‌ڵسوکه‌وت ناکات». هه‌روه‌ها وتیشى:» ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى خۆى کردووه به شاگردى حکومه‌ت، که حکومه‌ت چى بوێت ئه‌و بۆى ده‌کات و هه‌ندێک پرۆژه‌یاسا و پرۆژه بڕیار هه‌بوون که هه‌ندێکیان خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌میشیان بۆ کراو به‌فه‌رمانى حکومه‌ت راگیراون بۆیه هیچ پرۆژه‌یاسایه‌ک ناچێته پێشه‌وه «. مژده مه‌حمود ده‌شڵێت: »تائێستا په‌رله‌مان بڕیارێکى واى نه‌داوه له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک بێت، به‌تایبه‌ت له‌م کاته‌دا که خه‌ڵک به گشتى له بارودۆخێکى خراپدان و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئاگایان له‌خه‌ڵک نییه، بۆیه به‌لایانه‌وه ئاساییه دانیشتنه‌کان په‌کبخه‌ن». ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى نه‌وه‌ى نوێ جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه وه‌ک په‌رله‌مانتارێکى ئۆپۆزسیۆن شه‌رم ده‌کات به‌م دۆخه‌وه بچێته ناو هاوڵاتیانه‌وه، وتیشى:» لاوازى په‌رله‌مان واى کردووه که هیچ فشارێکى نییه له‌سه‌ر دواکه‌وتنى موچه‌و خراپى دۆخى خه‌ڵک». هه‌ریه‌ک له‌فراکسیۆنه‌کانى پارتى و گۆڕان و یه‌کێتى که پێکه‌وه کابینه‌ى نۆیه‌میان پێکهێناوه، ئه‌ندامانى فراکسیۆنه‌کانیان به‌هه‌مان شێوه‌ى فراکسیۆنه‌کانى ئۆپۆزسیۆن ره‌خنه‌یان له‌ئه‌داى په‌رله‌مان هه‌یه، به‌ڵام باسى چه‌ند هۆکارێکى جیاواز ده‌که‌ن. جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به وت» په‌رله‌مان رۆڵى هه‌بووه به‌ڵام له‌وانه‌یه رۆڵه‌که‌ى نه له‌ئاست په‌رله‌مانتاراندا بوبێت نه له‌ئاست هاوڵاتیانیش کهچاوهرێیان ده‌کرد، نه‌بوبێت و نه‌یتوانیوه مه‌هامى خۆى سه‌د له‌سه‌د بپێکێت». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد په‌رله‌مان ئه‌رکى خۆى ئه‌نجامداوه له بانگهێشتى وه‌زیره‌کان، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌موو داموده‌زگا و شوێنه خزمه‌تگوزاریه‌کان به‌هۆى کێشه یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى نێوان حزبه‌کانه‌وه نه‌یانتوانیوه رۆڵى خۆیان سه‌د له‌سه‌د بگه‌یه‌نن». سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مان ده‌ڵێت:» له‌هه‌ندێک رووه‌وه په‌رله‌مان به‌ئه‌رکى خۆى هه‌ڵنه‌ستاوه که‌ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵێک هۆکارى هه‌یه‌و هه‌موویان پێکه‌وه کاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌بووه«. زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به وت»په‌رله‌مان به‌پێى یاسا‌و رێساى خۆى کارده‌کات، بۆیه به‌پێى ئه‌و په‌یڕه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌کات و فراکسیۆنه‌کان و لیژنه جۆراوجۆره‌کان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدان بۆ بانگکردنى وه‌زیره‌کان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان. هاوکات، زیاد جه‌بار جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له وه‌رزى نوێى په‌رله‌ماندا که له‌مانگى 9وه ده‌ستپێده‌کات وهزرێکى نوێى یاسادانان ده‌بێت و به‌دواداچون بۆ بارودۆخه‌که و کێشه‌ى دواکه‌وتنى موچه و لێبڕینى موچه که نایاساییه‌و کێشه‌کانى هاوڵاتیان ده‌کات. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى پارتى باسله‌وه ده‌کات که دوو هۆکار بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى تێبینى له‌سه‌ر کاره‌کانى په‌رله‌مان هه‌بێت. رێبوار عه‌بدولڕه‌حیم، په‌رله‌مانتارى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به وت» کارنه‌کردنى په‌رله‌مان دوو هۆکارى هه‌بوو که هه‌ندێکى به‌هۆى هه‌لومه‌رجى بابه‌تییه‌وه بوو ئه‌وه له‌ده‌ست که‌سدا نه‌بوو وه‌ک ده‌رکه‌وتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا و هه‌ندێکیشى هه‌لومه‌رجى خودى بووه وه‌ک ئه‌وه‌ى سه‌رۆکى په‌رله‌مان وتى هه‌ندێک هۆکار هه‌بووه وایکردووه ده‌ست و پێى منیان به‌ستووه‌و به‌هۆکارى سیاسى وایکرد په‌رله‌مان له‌کاربکه‌وێت و بهئهداى خۆى هه‌ڵنه‌ستێت». هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاره‌که‌ى پارتى پێشیوابوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاستى په‌رله‌مان تاڕاده‌یه‌ک باش بووه و ئومێد ده‌که‌ن هه‌لومه‌رجه خودییه‌کان نه‌بن تا کارى خۆیان بکه‌ن له‌چاودێریکردنى حکومه‌تدا. ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌و حزبانه‌ى له‌ناو حکومه‌تدان فراکسیۆنه‌کانیان پێکەوە لەپهرلهمان ده‌توانن ئه‌وه بخوڵقێنن ئه‌رکى چاودێریکردنى خۆى جێبه‌جێ بکات.
دیمەن ئیسماعیل شەیما مەحموود، تەمەن (٣٥) ساڵ، لەدوکانێکى زێڕەنگەردا سەرجەم زێڕەکانی لەجانتاکەیدا دەرھێناو خستیە بەردەم زێڕەنگەرەکە. شەیما ساڵانیک ئەو زێڕانەی بەخۆیدا هەڵدەواسی، بەڵام ئێستا دەیانفرۆشێت بەهۆی بەرزی نرخی زێڕەوە. شەیما وتی «بیرم کردەوە زێڕەکانم بفرۆشم قازانجێکى باش دەکەم، دواتر کەنرخەکەى دابەزى دیسان دەیکڕمەوە» هەڵکشانی نرخی زێڕ دەرفەتێکە بۆ ئەوانەی کە تووشی بێ پارەیی بوون بەھۆی قەیرانی داراییەوە، زێڕەکانیان بکەن بەپارە، ئەمە وایکردووە ئێستا بازاڕی زێڕەنگەران گەرم بێت شەیما کەدانیشتووى کەلارە، (50) مسقاڵ زێڕی خستەبەردەم زێڕەنگەرەکەو لەبەرامبەردا چەند دەفتەرێک پارەی لەزێڕەنگەرەکە وەرگرت. شەیما وتی «لەگەڵ هاوسەرەکەم هاتم بۆ ئەوەى قازانج بکەم، هەموویم فرۆشت، لەکاتێکدا ئەگەر زێڕ دابەزییەوە دەیکڕمەوە» بەوتەی زێڕنگەرانی بازاڕەکانی زێڕ لەهەولێرو سلێمانی دهۆک، لەم مانگەدا بەڕێژەی 85-95% مامەڵەکانیان تەنها کڕینەوەی زێری هاوڵاتیان بووە. هەروەها 10-15% زێڕیان فرۆشتۆتەوە. ئەم دۆخە بازاڕی هاوردەکردنی زێڕی پێچەوانە کردووەتەوە، چونکە ئەوەی لەهاوڵاتییانی دەکڕن دەینێرنەوە دەرەوەی وڵات کەجاران ئاڕاستەی مامەڵەکە پێچەوانە بوو. بەوتەى یاریدەدەرى زێڕەنگەرانى سلێمانى ٨٥%ى هاوڵاتیان زێڕەکانیان فرۆشتووە. ئاراس فوئاد، یاریدەدەرى زێڕەنگەرانى سلێمانى بۆ هاوڵاتى وتى «ئەم هەفتەیە نرخى زێڕ بەرزبووەوە، لەماوەى ئەم هەفتەیەدا بڕى (١٠) کیلۆم کڕیوە، تەنیا لەیەک فرۆشیار بایى پێنج دەفتەرو سىو پێنج وەرەقەم کڕیوە، کە (١٦٠) مسقاڵ زێڕى عەیارە (٢١) بوو» ئەو بەرزبوونەوەیە لەم هەفتەیەدا بەم شێوەیە بوو، نرخى زێڕ عەیارە ٢٤ (٤٢٠) هەزار، عەیارە ٢١ (٣٧٠) هەزار، عەیارە ١٨ (٣٢٢)هەزارە. بەڵام لەئێستادا نرخەکەى دابەزیوە عەیارە ٢٤ (٣٨٠) هەزار، عەیار ٢١ (٣٣٠) هەزار، عەیار ١٨ (٢٨٢) هەزارە. ساڵانە لەهەرێم (١١٢) تەن زێڕ لە تورکیا‌و ئێران هاوردەى هەرێم کراوە. بەپێى ئامارى سەندیکاى زێڕەنگەران لەپارێزگاى هەولێر (٦٧٠) دوکانى زێڕەنگەرو لەدهۆک (٦٠٠) دوکانى زێڕەنگەر، لەسلێمانى (٣٠٠) دوکانى زێڕەنگەر هەیە. هەندرێن وەرتێ، لەسەندیکاى زێڕەنگەرانى هەولێر بۆ هاوڵاتى وتى «ئەو زێڕانەى فرۆشراون نەک تەنیا لەسلێمانى و دەوروبەرى، بەڵکو لەناوەڕاست و خوارووى عێراقیشەوە بووە». وتیشى «زێڕەکان دەتوێنرێتەوە لەفڕۆکەخانەى هەولێرو سلێمانییەوە نێردراوە بۆ دوبەى و تورکیا‌و ئێران». بەپێى بەدواداچوونەکانى هاوڵاتى لەماوەى هەفتەی رابروودا لەهەولێر (١٨٠) کیلۆ زێڕ، لەدهۆک (١) تەن زێڕ، لەسلێمانى (٢٠٠)کیلۆ زێڕ لەلایەن هاوڵاتیان فرۆشراوە. هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەجیهاندا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، چونکە گەشتی فڕۆکەخانەکانی راگرتووە، بەمەش هەموو شتێک راوەستاوە لەدنیادا کۆمپانیا گەورەکانی بوارەکانی نەوت، ئۆتۆمبیل، مۆبایل، تەکنەلۆجیا ئەو کۆمپانیایانەی کە سەرمایەکەیان بەملیارەها دۆلارە کاری خۆیان وەستاندووەو لەبۆرسەکاندا دەستیانکردووە بەکڕینی زێڕ، چونکە زێڕ دڵنیایی زیاتری تێدایەو هێزە بۆ بەهادان بەهەموو پارەیەک و بەو مامەڵەیە سەرمایەکانیان دەپارێزن. نەبەرد کەریم، شارەزاى بوارى ئابوورى بۆ هاوڵاتى وتى «ئەو هۆکارانەى بووەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ، پشێوى سیاسیى و کۆرۆنا، جەنگى وڵاتان و دابەزینى نرخى نەوت کاریگەرى لەسەر بۆرسەى جیهانى هەبووەو بووەهۆى بەرزبوونەوەى نرخەکەى» وتیشى «هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان یان بۆ قازانج یان پێویستى بەپارە بووە زێڕەکانییان فرۆشتووە، بەڵام بەشێکى زۆرى بۆ قازانج فرۆشتوویەتى، فرۆشتنى زێڕیش کاریگەرى ئابوورى لەسەر وڵاتان دەبێت، دواتر بەنرخێکى گرانتر زێڕەکان دەخرێنە بازاڕەوەو هاوڵاتیانیش بەناچارى پێویستە بیکڕنەوە». هەندێک لەخەڵک بەقەبارەی ئەو پارەیەی لەگیرفانیەتی زێڕ دەکڕێت بەئامانجی قازانجکردن، بەڵام بەشێک لەسەرمایەداران بەو هۆیەی کارەکانی دیکەیان وەستاوە بەپارەی گەورە زێڕ دەکڕن. ئەو کاتانەی بازاڕ ئاسایی بوو مانگانە دوو تەن تا سێ تەن زێڕ دەهێنرایە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئێستا بازاڕەکە پێچەوانە بووەتەوە و مانگانە دوو تاوەکو سێ تەن و نیو دەنێرینە دەرەوەی کوردستان و لەبۆرسەی تورکیا دەیفرۆشین و هاوردەکردن بووەتە سفر.
ئارێز خالید رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا وڵاتەکەی کەنارگیرکردووە لەئاستی نێودەوڵەتیی و ناوچەییداو بەم ھۆیەشەوە نرخی لیرە لەم هەفتەیەدا نزمترین ئاستی تۆمارکرد لەمێژووی ئەو وڵاتەدا. هەروەها لێشاوێک دەستلەکارکێشانەوە پارتەکەی ئەردۆغانی گرتۆتەوە. ماڵپه‌رى کامبریج نیوزیش بڵاویکردووه‌ته‌وه که له‌دوایین سه‌ردانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ شارى کامبریج له‌ویلایه‌تى ماساچوسێتس له‌ئه‌مریکا، رووبەڕووى خۆپیشاندانى به‌شێک له هاوڵاتیانى کورد‌و تورک بووه له‌دژى سیاسه‌تەکانى ناوخۆى تورکیا، هه‌روه‌ها دژى بۆردوومانه‌کانى وڵاته‌که‌ى له‌ناوچه سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا. لەچەند رۆژی رابردوودا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داوای له‌چه‌ند وڵاتێکى عه‌ره‌بى کرد تاهاوکاربن بۆ رێگریکردن له‌هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى هه‌رێم و عێراق. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکیدا باسى له‌وه‌کردووه که فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له‌وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیاو نوێنه‌رى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا بۆ کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، داواى لێکردوون رۆڵیان هه‌بێت له‌ڕاگرتنى هێرشه‌کانى تورکیادا. چه‌ند مانگێکە تورکیا که‌شتییه‌کانى بردووه‌ته به‌شى رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست و به‌رده‌وامه له‌گه‌ڕان به‌دواى نه‌وت و غازدا، یۆنان ناڕه‌زایه‌تى خۆى به‌رامبه‌ر به‌و کاره ده‌ربڕى و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى یۆنان هۆشداریدایه تورکیا زانى که‌ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ کۆتایى به «کاره نایاساییه‌کانى» له‌و سنووره ئاوییه‌دا بهێنێت. رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریکی بڵاویکرده‌وه کهڕۆبهرت مینیندێز کۆنگرێسمانى دیموکراته‌کان و کریس هۆڵن کۆنگریسمانى کۆمارییه‌کان، داوایان له مایک پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا و یه‌کێتى ئه‌وروپا کردووه، سزاى ئابورى به‌سه‌ر تورکیادا بسه‌پێنن و دا‌واشیان کردووه که‌وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که‌یان و یه‌کێتى ئه‌وروپا په‌له‌بکه‌ن لهدهرکردنى که‌شتییه‌کانى تورکیا له‌و ناوچه‌یه‌داو له‌ئه‌گه‌رى ره‌تکردنه‌وه‌ى ئه‌و داواکارییه‌شدا، پیویسته تورکیا له‌لایه‌ن دادگایه‌کى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دادگایى بکرێت. جگه له‌مانه‌ش، ماڵپه‌رى فرانس ٢٤ بڵاویکردووه‌ته‌وه کهفهڕهنسا بڕیارى داوه پێگه سه‌ربازییه‌کانیان له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاستدا به‌هێزتربکه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ک دژایه‌تیکردنى بڕیاره‌که‌ى تورکیا‌و پاڵپشتییه‌ک له‌حکومه‌تى یۆنان. له‌به‌رامبه‌ریشدا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى تورکیا رایگه‌یاند ‹›ناهێڵن بچوکترین هێرش بێوه‌ڵام بێت››. ماڵپه‌ڕى واشنتن پۆست بڵاویکردووه‌ته که‌یه‌کێتى ئه‌وروپاش داواى له‌تورکیا کردووه به‌په‌له ئه‌و گرژیانه‌ى له‌ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاستدا دروستکردووه رایبگرێت و پشتیوانى خۆشیان بۆ یۆنان راگه‌یاندووه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش، ئاڵۆزییه‌کانى لیبیا‌و ده‌ستتێوه‌ردانى تورکیا له‌کاروبارى ئه‌و وڵاته‌دا وایکردووه سوپاى نیشتیمانى ئه‌و وڵاته‌و میسر به‌توندى رووبه‌ڕووى ده‌ستتێوه‌ردانه‌کانى تورکیا ببنه‌وه. له‌دوایین پێشهاتیشدا ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى میسر رایگه‌یاندووه که ‹›په‌رله‌مانى میسر رێگه‌ى به‌ئه‌نجامدانى کرده‌ى سه‌ربازى له‌ده‌ره‌وه‌ى خاکى وڵاته‌که‌ى داوه‌و گڵۆپى سه‌وزیان بۆ سوپاى وڵاتهکەیان هه‌ڵکردووه تا بچنه خاکى لیبیاوه بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سوپاى تورکیا››. پێشتریش عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆکى میسر رایگه‌یاندبوو ‹›شارى سرت له‌لیبیا هێڵى سووره‌و رێگه‌ناده‌ن چه‌کدارى هیچ لایه‌نێک سنوره‌که‌ى ببه‌زێنێت››. ھاوکات یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سکرتێرى گشتى ناتۆ له‌تویتێکدا نووسیویه‌تی ‹›ده‌بێت دۆخه‌که بهپاڵپشتیى هاوپه‌یمانى و به‌پشتبه‌ستن به‌یاساى نێوده‌وڵه‌تى چاره‌سه‌ر بکرێت›› جگه له‌ناڕه‌زایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان لهسیاسهتهکانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته، هاوکات ناڕه‌زایه‌تییه ناوخۆییه‌کانى تورکیاش به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى ئه‌ردۆغان و حزبى ده‌سه‌ڵاتدارى ئاکپارتى له‌هه‌ڵکشاندایه. به‌پێى هه‌واڵێکى ماڵپه‌ڕى ئههڤاڵى تورکی، هه‌فته‌ى رابردوو (١٢) به‌رپرسى رێکخستنه‌کانى ئاکپارتى به‌هۆى ناڕه‌زایه‌تییان لهسیاسهتکردنى حزبه‌که‌یان ده‌ستیان له‌کارکێشاوه‌ته‌وه. ھاوکات ئیمیرى جه‌میل جێگرى به‌رپرسى راگه‌یاندنى حزبى داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئاک‌پارتی) له‌هه‌فته‌ى رابردوودا ده‌ستى لهکارکیشاوهتهوهو وه‌ک خۆیشى باسى کردووه. هۆکارەکەشى بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه که له‌ڕابردوودا ئاکپارتى بزوتنه‌وه‌ى خزمه‌تى فه‌تحوڵا گویلهنى به «تیرۆریست» ناوده‌برد، به‌ڵام له‌دواى کوده‌تاکه‌ى ٢٠١٦ی تورکیاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێکخراوه‌دا به‌هاوبه‌شى کارى کردووه تا وه‌ک هۆکارێک بۆ ده‌ستگیرکردنى ئه‌و که‌سانه به‌کاریبهێنێت کهتێوهگلاون یان ده‌ستیان هه‌بووه لهکودهتاکهدا. هاوکات، ماڵپه‌ڕى عه‌ره‌ب نیوز بڵاویکردووه‌ته‌وه سۆنر کهرهدیمایر سه‌رۆکى سه‌ندیکاى پارێزه‌رانى تورکیا رایگه‌یاندووه‹› داوا ده‌که‌ن یاسا لهوڵاتهکەیاندا سه‌روه‌ر بێت و ره‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌ى جۆرى به‌ڕێوه‌بردنى وڵات گرتووه به‌و شێوەیەى ئێستا که‌هه‌یه‹›. وتووشیه‌تى ‹› ناکرێت پارێزه‌ران و سه‌ندیکاکه‌یان له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بێده‌نگ بکرێن، چونکه ئه‌گه‌ر کارێکى له‌و شێوه بۆ حکومه‌ت بچێته سه‌ر که له‌ئێستادا له‌و هه‌وڵه‌دایه، ئه‌وا ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى جگه له‌وان، هاوڵاتیانیش نه‌توانن ده‌نگى خۆیان هه‌ڵبڕن و داواى مافه‌کانیان بکه‌ن››. گهمزى په‌موک کهپارێزهرهو نیشته‌جێى پارێزگاى بۆرسایه به‌ماڵپه‌رى عه‌ره‌ب نیوزى وتووه، ‹›سیاسه‌تى ئێستاى وڵات له‌لێوارى داڕووخاندایه».
نەوزاد ساڵح تاوانەکانی سوپای فاشیزمی تورکیا دەرهەق بەکورد بوونەتە عورفێکی رۆژانەو سایدیزمی رژێمی ئەکەپە بەدرێژایی (٢٨) ساڵی رابردوو مێژوویەکی هەیەو لەئێستاشدا هێرشەکان بەردەوامن، رەنگە ئەمە یەکەم جار نەبێت کەسوپای فاشیزم گورزی گورچکبڕی بەرکەوتبێت و هەر بەردەوامیش دەدات بەهێرشەکانی، ناوچەی حەفتانین بووەتە لینینگرادی کوردکە (پێویستە تورکیا تێبگات لەوەی کە بەپێشکەوتوترین چەکی ناتۆش نەیتوانی ئیرادەی گەریلا بشکێنێت و لەحەفتانین شکستی هێنا)!! ئەمەش لەسەر زەوی بەڕاستی سەلمێنرا کەسوپای تورکیا بەچەکی ئاسمانی و زەمینی بەرامبەر گەریلا شکستی هێناوە. ئۆپراسیۆنە دۆڕاوەکە ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆسەر باشوری کوردستان بەناوی چنگی پڵنگ بەبەڵگە شکستی هێناوە، راستە هاوڵاتیانی سیڤیلیان شەهیدو بریندار کردووەو گوندنشینانیان کردووەتە ئامانج بەڵام وێڕای شکستی سەربازیی لەبەرچاوی دنیا بەڵکو لەڕووی سیاسی و دیبلۆماسیشەوە رسوایی بۆ ئەم سوپایە ماوەتەوە و هەڵوێستی وڵاتانی فەرەنساو ئەڵمانیاو میسر‌و سعودیەو ئوردن و کویت لەدژی تورکیا بەردەوامە دەرهەق بەدەستدرێژیەکانی بۆ سەر خاکی عێراق‌و لیبیاش. ئامانج لەهێرشەکان بۆسەرخۆرئاواو باشور هەڵبەتە تورکیا چەندین ئامانجی سیاسی و ئابوریی لەم هێرشانەدا هەیە لەوانەش:- ١-داگیرکردنی باشوری کوردستان‌و دەستبەسەراگرتنی سامانەکانیەتی. ٢-دابڕانی تاکەکانی هەرێمی بارۆس لەهەرێمەکانی تری کوردستان. ٣-دژایەتی کردن و زیندەبەچاڵکردنی ئەزموونی خۆسەری دیموکراتی لەباکوری خۆرهەڵاتی سوریا. ٤-تێکدانی پێکەوەژیانی کورد‌و عەرەب و مەسیحی و ئێزیدی و تێکدانی دیموگرافیای ناوچەکە. ٥-هێنانی عەرەبە توندڕەوە تیرۆریستەکانی وەک بەرەی نوسرەو ئەحرار ئەلشام و نیشتەجێکردنیان لەشارو گوندەکانی خۆرئاوای کوردستان. ٦-سڕینەوەی شوناسی کوردی و وێرانکردنی شوێنەوارە دیرۆکی و مێژوییەکان. ٧-شکاندنی ئیرادەی تاکی کورد‌و هەڵکەندنی لەزێدی خۆی و تاڵان‌کردنی ماڵ و سامانیان. ٨-زیندوکردنەوەی خەیاڵ پڵاوی وەرگرتنەوەی ویلایەتی موسڵ و لکاندنی بەتورکیاوە. ٩-لێکترازانی هزرو بیری نەتەوەیاتی کورد. ١٠-وێرانکردنی ناوچە گەشتیاریەکان بۆ زیانگەیاندن بەئابوری کوردستان. زیانی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان لەمانگی ١/ ٢٠١٥ تاکۆتایی ٢٠١٨ سوپای تورکیا (٣٩) جار بەفڕۆکە و (٤٢٥) جار بەتۆپبارانکردن هێرشی بۆ سەر سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، هەروەها تەنها لەماوەی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠دا (١٣٥) هێرش لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجامدراوە، بەپێی ئامارەکان لەساڵی ١٩٩٢ـەوە زیاتر لە (١٠٠) هاوڵاتی مەدەنی لەباشوری کوردستان شەهیدبوون، لەساڵانی ٢٠١٧، ٢٠١٨ ،٢٠١٩دا (١٦٥) هاوڵاتی مەدەنی لەباشوری کوردستان شەهیدبوون بەهۆی بۆردومان و تۆپبارانی دەوڵەتی تورکەوە، هەروەها ئاماری رێکخراوی سی پی تی نێودەوڵەتی کەئەرکی پاراستنی مافی مرۆڤەو کار لەسەر کاریگەریەکانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکات لەهەرێمی کوردستان، تەنها لەماوەی ٢٠١٥ تا ٢٠١٨، (٨٥) هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و (٩٥) هاوڵاتی دیکەش بریندرابوون. لەدیارترین کۆمەڵکوژییەکانیش کەتورکیا ئەنجامیداون لەباشور بریتیە لەکەندەکۆل ساڵی ٢٠٠٠، کورتەک ٢٠١١، زارگەلی ٢٠١٥، شیلادزێ ٢٠١٩، کورتەک ٢٠١٩، شیلادزێ ٢٠٢٠، بۆتێ لەسەرەتای هێرشەکانەوە کە لە ١٥/٦/٢٠٢٠ەوە تائێستا بەردەوامن و زیانی گیانی و ماڵی زۆر بەرامبەر هاوڵاتیانی سڤیل و گوندنشینان کەوتوە جگە لەشەهیدبوونی سەدان هاوڵاتی و برینداربوونی دەیانی تر، بەسەدان ملیۆن دۆلار زیاتر زیان بەدانیشتوانی ناوچەکان کەوتووە بەپێی ئامار بەدواداچوونەکان بەم شێوەیە بووە. زیانەکان لەسەر ئاستی پارێزگاکان پارێزگای دهۆک ا-قەزای ئامێدی لەکۆی (٣٤٨) گوند (١٩٨) گوند چۆڵکراوە، (٣٠) هاوڵاتی تائێستا شەهیدبوون و بەدەیان برینداریش هەیە، ژمارەیەک هاوڵاتیش بێسەروشوێنن، بەسەدان دۆنم رەزو باخ سوتاوەو زیانی گەورە بەکەرتی گەشتیاری ناوچەکە کەوتووەو کەرتی کشتوکاڵ زیانی زۆری بەرکەوتوە وێڕای زیان بەپوش و پاوەن و هەنگ و هەنگەوانی و بنێشت و مازوو.......هتد ب- ناوچەی شیلادزێ (٤٧) هاوڵاتی شەهیدو ژمارەیەک برینداریش هەبووە. لەکۆی ٩٢ گوند (٨٥) گوند چۆڵکراون. ج- قەزای زاخۆ لەساڵی ١٩٩٢ەوە تائێستا زیاتر لە (٥٠) کەس شەهیدو بریندار بوون. هەروەها لەساڵی ٢٠٠٠ لەهێرشی تورکیا لەناوچەی کەندەکۆل سنوری برادۆست زیاتر لە (٤٠) کەس شەهیدبوون و دەیان کەسیش بریندار بوون، هەروەها لە کۆمەڵکوژیەکەی کورتەک و زارگەلی کەدەوڵەتی تورک لەساڵانی ٢٠١١ ، ٢٠١٥ ئەنجامیداوە حەوت کەس لەکورتەک، هەشت کەس لە زارگەلی شەهیدبوون کەبەگشتی (١٥) شەهید و ژمارەیەک برینداری لێکەوتووەتەوە بەدرێژایی (٤٠٠) کم و پانتایی (١٥) کم هێزەکانی تورکیا هاتوونەتە ناو سنوری ئەم قەزایەوە، لە ٥/٦/٢٠٢٠ نزیکەی (٦٦٩) تۆپ و (٧٠) موشەک ئاراستەی ئەم گوندانە کراون و- پێشتر تەنها چوار بارەگای هێزەکانی تورکیا لەم ناوچانەدا هەبوون بەڵام ئێستا (١٨) بارەگای دیکەیان داناوە. د- (٢٥) گوندی ناحیەی دەرکار تۆپباران کراون و بەسەدان دۆنم گەنم سوتێنراون و تائێستا نزیکەی (٢٠٠) جوتیار ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنەکانیان، زیانی گەورەیان بەرکەوتووە. هـ- لەباتیفا (١٣) گوند تۆپباران کراون و (٢٧) گوند چۆلکراون بەشیوەیەک هاوڵاتیان ناتوانن کەلوپەلەکانیشیان بگەڕێننەوە. و- زیانی گەورە بەبواری ژینگەو گەشتیاری ناوچەکە گەیشتووە کەبژێوی زیاتر لە (٤٠٠) خێزانی لەسەر بووە هەروەها جگە لەسوتاندنی رەزو باخ و مەڕوماڵات.....هتد ز-قەزای ئاکرێ ناحیەی دینارتە زیانی زۆری بەرکەوتوەو لەکۆی (٩١) گوند (٢٤) گوند چۆڵکراون، گوندەکانی تریش لەمەترسیدان. ح- نۆ شەهیدو (٢١) برینداریان هەیە. ت- قەزای شەنگال بۆردومانی ئەم سنورە بەردەوامەو شەهیدو برینداری رۆژانە هەیە. پارێزگای هەولێر قەزای مێرگەسور ا- لەکۆی (٧٣) گوند (٥٥) گوندیان چۆڵکراون و بەدەیان شەهید و بریندار هەبووە. ب- جگە لەزیانی مەروماڵات و پوش و هەنگ و وێرانبوونی شوێنە گەشتیاریەکان و ئاوارەبوونی سەدان خێزان. ج- قەزای چۆمان (١٥) گوندی سەرسنور چۆڵکراون و زیانی زۆر بەمەڕوماڵات و سەروەتی هاوڵاتیان گەیشتوە. د-قەزای سۆران – ناحیەی سیدەکان ه- (١٠٤) گوند چۆڵکراون جگە لەشەهیدو بریندار زیان بەمەڕو ماڵات گەیشتوەو ئاوارەبون. و- قەزای رەواندوز- ناحیەی وەرتێ چۆڵبوونی گوندی زارگەل –بۆ کرسیکان دەیان بریندار هەبووە، سوتانی رەزوباخ و ئاوارەبون. پارێزگای سلێمانی ا-قەزای چوارتا ٢٥/٦/٢٠٢٠ لەلایەن فرۆکەی تورکیاوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب کراوەتە ئامانج کەتیایدا شەهیدو بریندار هەبووە لەگوندی کونەماسی کەزیانی زۆر بەو شوێنە گەیشتوەو هێڵی کارەبای چەندین گوند زیانیان بەرکەوتوە، جگە لەشکانی راگری ڕێگای سەرەکی و سوتانی کۆمەڵێک رەزوباخی دانیشتوان و زیان بەو ناوچە گەشتیاریە گەیشتوە. ب- قەزای ماوەت لەئاکامی هێرشی فرۆکەدا بنکەی تەندروستی گوندی سەفرە زیانی زۆری بەرکەوتوەو تەواو وێران بووە. ج- هێڵی سەرەکی کارەبا زیانی گەورەی بەرکەوتووە. دۆزینەوەی رێگاچارەکان ١-پێویستە ئەمریکا و هاوپەیمانان رێگا لەفرۆکە تورکیەکان بگرن، چونکە ئاسمانی عێراق لەلایەن ئەوانەوە دەپارێزرێت. ٢-پێویستە پەرلەمانی کوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر ئەم دۆخە بێتەدەنگ و سکاڵا لەدژی تورکیا لەنەتەوەیەکگرتوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش بکه ن. ٣- قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتوانی ناوچەکە لەلایەن حکومەتی مەرکەزەوە. ٤- هەژمارکردنی شەهیدەکان و قەرەبوکردنەوەی کەسوکاریان ، چارەسەری بریندارەکان. ٥- یەکگرتویی و یەکهەڵوێستی لایەنەکان لەدژی داگیرکاری تورکیا. سەرچاوەکان ١-راپۆرتی لیژنەی بەدواداچوونی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٩/٦/٢٠٢٠. ٢-راپۆرتی ئامار‌و داتاکانی وەزارەتی پێشمەرگە. ٣-زانیاریەکانی رێکخراوی سی پی تی تایبەت بەمافی مرۆڤ.