شاناز حه‌سه‌ن په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌مرۆ کۆبوونه‌وه ئه‌نجامده‌دات به به‌شدارى فراکسیۆنه‌کانى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و که‌مینه‌کان، به‌ڵام هێشتا کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو خۆیان یه‌کلانه‌کردۆته‌وه بۆ به‌شداریکردنیان. گرژییه‌کانى یه‌کێتى و پارتى له‌چه‌ند رۆژى رابردوو په‌ره‌یسه‌ند دواى ئه‌وه‌ی بڕیاربوو رۆژى شه‌ممه 25ى تهمهوز له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم کۆبوونه‌وه ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام دواتر ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدرا. سه‌ره‌ڕاى گرژییه‌کان، هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌ڕێگه‌ى نووسراوێکه‌وه داواى بانگهێشتى ئه‌نجامدانى کردبوو تا رۆژى یه‌کشه‌ممه 26ى تهمموز کۆبوونه‌وه ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام (24) کاتژمێر کۆبوونه‌وه دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه که رێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌نووسراوێکدا داواى بانگهێشتى په‌رله‌مانتارانى کردووه‌و به‌رنامه‌ى کارى خستۆته‌ڕوو که راپۆرتى چه‌ند لیژنه‌یه‌ک ئاماده‌کراوه‌و پێنج وه‌زیرى کابینه‌ى نۆیه‌م بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌کرێت له‌ماوه‌ى سێ رۆژدا. کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان له‌پێنج بڕگه پێکهاتووه کهخوێندنهوهى یه‌که‌م و دووه‌م بۆ ژماره‌یه‌ک پڕۆژهیاساو ده‌نگدان له‌سه‌ر داواکاریى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان (سۆران عومه‌ر سه‌عید) لهئهندامیهتى په‌رله‌مان ده‌کرێت، له‌گه‌ڵ بانگهێشتى وه‌زیره‌کانى (دارایى، ناوخۆ، پێشمه‌رگه، ته‌ندروستى، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ناوچه کوردستانییه‌کان و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا. وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه کهفراکسیۆنهکانى حزبه‌که‌ى و یه‌کێتى و گۆڕان و به‌شێک لهسهربهخۆکان و مه‌سیحى و تورکمانه‌کان به‌شدارى ده‌که‌ن و ده‌شڵێت: «په‌رله‌مان په‌یامى بۆ تورکیا‌و په‌که‌که ده‌بێت». پێشه‌وا هه‌ورامى، وته‌بێژى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتىوت «کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌کراوه‌یى ده‌مێنێته‌وه‌و دوو سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت، پێنج وه‌زیر دێنێته ناو په‌رله‌مان و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ى که له‌کارنامه‌ى په‌رله‌ماندا هاتووه«. ناوبراو وتیشى:»په‌رله‌مان په‌یامى بۆ تورکیا‌و په‌که‌که ده‌بێت، کێشه‌که به‌ته‌نها تورکیا نیه، هه‌ردووکیان کێشه‌ى خاکى باشورى کوردستانن». «کێشه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیان باسکردووه، به‌ڵام چاره‌سه‌رکردنى کۆنکرێتى پرسى موچه به‌جێبه‌جێکردنى یاسایى چاکسازى ده‌بێت، ئه‌وکات ده‌توانرێت کێشه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌داهاتى ناوخۆ‌و خاڵه سنورییه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت»، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى واده‌ڵێت. پێشه‌وا هه‌ورامى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد»لایه‌نه پێکهێنه‌ره‌کانى حکومه‌ت فراکسیۆنه‌کانى (پارتى، یه‌کێتى و گۆڕان) له‌ناو دانیشتنه‌که‌دا بن گرنگ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نیه‌ته‌که خزمه‌تى خه‌ڵکه، با هه‌موویان به‌شداربن و به‌ئاماده‌بونى وه‌زیره‌کان پرسیاربکرێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌گه‌ر کارى راستکردنه‌وه‌ى ئێمه‌بێت وه‌ک ده‌سه‌ڵات ده‌بێت ئێمه ده‌ستخۆشى لێبکه‌ین». وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه کهئاگادارى ئه‌وه‌بووه گفتوگۆ له‌نێوان مه‌کته‌بى سیاسى پارتى و یه‌کێتى کراوه‌و «نێچیرڤان بارزانى و مه‌سرور بارزانیش گفتوگۆیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ مه‌کته‌ب سیاسى یه‌کێتى و له‌سه‌ر خه‌ت بوون». ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ده‌ڵێت به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌که‌ن. جه‌مال حه‌وێز، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئه‌مرۆ به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌که‌ین». فراکسیۆنى گۆڕان: به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌کان ده‌که‌ین، چونکه کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆ چڕوپڕهو زۆر ته‌وه‌ر گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌کرێت که بۆ هاوڵاتیانى کوردستان گرنگن به‌تایبه‌ت دۆخى دارایى و موچه‌و له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا‌و بانگکردنى چه‌ند وه‌زیرێک بۆ په‌رله‌مان هه‌روه‌ها ئاشنا عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئێمه به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌کان ده‌که‌ین، چونکه کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆ چڕوپڕهو زۆر ته‌وه‌ر گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌کرێت که بۆ هاوڵاتیانى کوردستان گرنگن به‌تایبه‌ت دۆخى دارایى و موچه‌و له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا‌و بانگکردنى چه‌ند وه‌زیرێک بۆ په‌رله‌مان». ئاشنا عه‌بدوڵڵا باسى له‌وه‌شکرد رۆژى سێشه‌ممه 28ى تهمموز، وه‌زیرى دارایى و سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دێنه په‌رله‌مان تایبه‌ت ده‌بێت به‌بارودۆخى دارایى. لایه‌نه‌کانى ئۆپۆزسیۆن به‌تایبه‌ت کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووى ئیسلامى، هێشتا یه‌کلانه‌بوونه‌ته‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر به‌شداریکردنیان لهدانیشتهکهى پهرلهمانداو هۆکاره‌که‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه کهیاداشتیان داوه‌ته سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و وه‌ڵامنه‌دراونه‌ته‌وه که‌ده‌خرێته به‌رنامه‌ى کاره‌وه یان نا. روپاک ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ناکه‌ین، تا ئه‌و بڕگه‌یه بۆ کۆبوونه‌وه زیاد نه‌کرێت که موچه‌و بژێویى ژیانى خه‌ڵک باس بکرێت به‌تایبه‌ت پرسى موچه، پێویسته سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى بێنه په‌رله‌مان». به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان بۆ زیادکردنى ته‌وه‌رێک بۆ کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان پێویسته سه‌رۆکى فراکسیۆنێک و (10) په‌رله‌مانتار یاداشتێک بده‌نه په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت ده‌ستکارى بڕگه‌یه‌کى کۆبوونه‌وه‌که بکرێت. په‌رله‌مانتاره‌که‌ى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌که‌یان و (10) په‌رله‌مانتار یاداشتێکیان داوه‌ته ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بۆ زیادکردنى ته‌وه‌رى کۆبوونه‌وه‌کان که باس لهبڕینى ئه‌و له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى مانگى شوباتى 2020ى فه‌رمانبه‌ران و قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم که (27) ملیار دیناره«پێویسته حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵام و روونکردنه‌وه‌ى پێویست بدات ئه‌م قه‌رزه زۆره بۆچى کراوه........ بڕینى له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى مانگى شوباتى فه‌رمانبه‌ران به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان کراوه، وه‌ڵاممان ده‌وێت». هاوکات، سه‌رچنار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئێمه بایکۆتى دانیشتنه‌کانمان کرد، چونکه پێمانوایه دانیشتنه‌کان کراوه‌ته کۆبوونه‌وه بۆ خزمه‌تى کۆبوونه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا کارێک ناکرێت ئه‌رکێک بۆ حکومه‌ت زیادبکرێت، به‌و شێوه‌یه‌ش په‌رله‌مان شکۆى نه‌ماوه«. ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کگرتوو ئه‌وه‌شى باسکرد دانیشته‌کان پێویسته به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیرى دارایى بێت. سه‌رچنار ئه‌حمه‌د هاوشێوه‌ى په‌رله‌مانتاره‌که‌ى کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که یاداشته‌کانیان بۆ ته‌وه‌رى کۆبوونه‌وه‌کان زیادناکرێت، چونکه دوێنێ به‌مه‌رجى ده‌ستکارینه‌کردنى ته‌وه‌ره‌کان کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دواخراوه«.
هاوڵاتى چارەنوسی زیاد لە (٣٠) چالاکوانی خۆپیشاندانه‌کانی عێراق هێشتا نادیاره، دوای چه‌ند مانگێک له رفاندنیان له‌سه‌ر بەشداریکردنیان لەخۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا لەبەغداو باشوری عێراق دژی گەندەڵی حکومەت. هەموو هەینییەک خێزانەکانیان لەمەیدانی تەحریری بەغدا خۆپیشاندان دەکەن بۆ بیرخستنەوەی جەماوەر دەربارەی کارەساتەکەیان و تکاکردن لەحکومەت بۆ دڵنیایدان لەوەی چارەنووسیان دەردەخرێتو ئەو کەسانەش دەستنیشاندهکرێن کە تێوەگلاون لەڕفاندنیان. نزیکەی (30) چالاکوان کە رفێندران لەبەغدا، زیقار، بابل، میسان‌و پارێزگاکانی دیکەی عێراق هێشتا بێسەروشوێنن که لەخۆپیشاندانە جەماوەریەکاندا چالاک‌بوون و ناسرابوون بەدژایەتییان بۆ میلیشیا عێراقییه‌کانی سەر بەئێران. میلیشیاکانی سەر بەئێران تۆمه‌تبار ده‌کرێن لێکۆڵینەوەکان کە لەلایەن پۆلیس و دەزگای هەواڵگری عێراقەوە کراون، ئاماژەدەکەن بەتێوەگلانی میلیشیاکانی سەر بەئێرانی کەتائیب حزبوڵڵا و حەرەکه‌ت نوجەبا لەم رفاندنانەدا، لەگەڵ ئەو گروپانەی کەهاوپەیمانیانن. هێشتا هیچ ئاماژەیەک نییە بەوەی ئایا رفێندراوان هێشتا لەژیاندان یان کوژراون، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که مه‌ترسی بۆ سه‌ر چالاکوانه سیاسییه‌کان له‌م مانگه‌وه زیادی کردووه کار گه‌یشته کوشتنی هیشام هاشمی که‌یه‌کێک له‌وانه ده‌ناسرا پاڵپشتی خۆپیشاندانه‌کانی ده‌کرد. خوێندکارانی زانکۆ‌و هەندێک لاوی خوار تەمەنی (20) ساڵ لەنێو ئەوانەدان کە لەبەغدا رفێندران دوای بەشداریکردن لەخۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا. لەنێو رفێندراواندا مامۆستای زانکۆ ماجید زەفیری هەیە، کە لەتشرینی دووەم رفێندرا؛ لەگەڵ خۆپیشاندەرو چالاکوان قوتەیبە سودانی؛ هه‌روه‌ها وێنەگری رۆژنامەوانی ئوسامە تەمیمی، کە لەکانونی یەکەم رفێندرا دوای جێهێشتنی مەیدانی تەحریر. هەروەها لەنێو بێسەروشوێناندا چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ عەبدولمەسیح رۆمیۆ سارکیس هەیە، کە لەسەرەتای ئازاردا رفێندرا؛ نووسەری بەناوبانگی عێراقی مازن لەتیف لەشوبات و هاوڕێکەی تۆفیق تەمیمی کەچەند رۆژێکی کەم دوای ئەو رفێندرا. چالاکوان ئیبراهیم جەدوهع و پارێزەر عەلی جاسیب که لەپارێزگای میسان لەباشووری عێراق رفێندرا، ئەوانیش هێشتا بێسەروشوێنن. کازمی لەکاتی سەردانێکی (17)ی ئایاردا بۆ نووسینگەی وەزارەتی ناوخۆ لەبەغدا، کە لەگەڵ سەرکردە ئەمنیەکان کۆبووه‌وە، فەرمانیدا بەوەزارەت هەموو هەوڵێک بخاتەگەڕ بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی بێسەروشوێنەکان. سەرکردەیەکی بەناوبانگ لەهاوپەیمانێتی وەتەنیە، حامید موتڵەک وتی: رفاندنەکان بەشێوەیەکی تایبەت چالاکوانانیان کردۆتە ئامانج کەداوای دەوڵەتێکی مەدەنی و ئازاد دەکەن بەبێ دەستتێوەردانی دەرەکی. وتیشی ‘’یەک لایەن بەرپرسە لەم رفاندنانە، که ئەو میلیشیایانەن کە نایانەوێت عێراق سەروەریی هەبێت… بەداخەوە ئەم میلیشیایانە دەیانەوێت دەوڵەت بڕفێنن، نەک تەنیا چالاکوانان». ئەگەری زۆرە میلیشیاکان تۆمەتبار بن پەرلەمانتارێکی عێراق، باسم خەشان باسی له‌وه‌کرد رفاندنی ئەو چالاکوانانەی بەشدارییان لەخۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دەکرد یەکێکە لەگرنگترین کێشەکان و حکومەت دەبێت هەر زانیارییەکی دەستکەوتووە دەربارەی چارەنووسی ئەو لاوانەو رفێنەرانیان، بیخاتەڕوو وتی ئەگەری زۆرە لایەنە چەکدارەکان تێوەگلابن لە رفاندنیان، «لەبەرئەوەی خۆپیشاندانەکان نیگەرانی کردن و هەڕەشەی گۆڕانکاری ئەرێنی لەگەڵدا بوو بۆ عێراق کەدەکرا لەبەرژەوەندی ئەواندا نەبێت». تۆڵه‌کردنه‌وه له‌ئه‌مریکا میلیشیا توندڕەوەکانی نێو حەشدی شەعبی، سوێندیان خوارد کە تۆڵە لەئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەناوەوەی عێراق بکه‌نه‌وه. کوشتنی هیشام هاشمی، شاره‌زای بواری گرووپه توندڕه‌وه‌کان ترسی ئەوەی هێناوەتە ئاراوە کەعێراق پێدەنێتە قۆناغێکی تاریک و تووندوتیژەوە، لەکاتێکدا بارگرژیەکانی نێوان لایەنەکانی سەر بەئێران و حکومەت دەچێتە قۆناغێکی چڕترەوە. هاشمی، (47) ساڵ، درەنگانێکی شه‌وی (7ی تەموز) لەدەرەوەی ماڵەکەی خۆی لەخۆرهەڵاتی بەغدا کوژرا لەلایەن چەند چەکدارێکی دەمامکدارەوە کەماتۆڕیان پێ‌بوو. شارەزایان دەڵێن کوشتنەکەی ئاماژه‌ی پێشهاتێکی نوێیه لەتووندوتیژی سیاسی‌دا لەوکاتەوەی خۆپێشاندانەکان لەتشرینی یەکەمدا هەڵگیرسان. بێلکیس وایڵ لە رێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ وتی «ئەو هێزە چەکدارانەی سەر بەلایەنی جیاوازن خۆپشاندەرانیان کوشتووەو کەسانی دیکەش که دەیانەوێت بەئاشکرا رەخنە لە حکومەت و هێزە چەکدارەکان بگرن، بێئه‌وه‌ی به‌رپرسیار رابگیرێن.» بێلکیس وتی «هه‌ندێک گروپ هێندە چاونه‌ترس بوون بەجۆرێک کەدەتوانن هەرکەسێک بکوژن بەبێئەوەی هیچ له‌سه‌ریان بکه‌وێت.» لەماوەی چەندین ساڵدا، هاشمی پەیوەندیی و تۆڕێکی گەورەی پێکهێنابوو لەگەڵ بڕیاربەدەستە باڵاکان و تووندڕەوە کۆنەکان و لایەنە سیاسییە نهیارهکانیداو زۆرجاریش میانگیری ده‌کرد له‌نێویاندا. ئەوانەی لێیهوە نزیکبوون ده‌ڵێن ئه‌و دەستڕۆیشتووییه ناوازه‌یه‌ی ئاستێک لەپارێزبهندی پێبەخشیبوو، بەڵام لەکۆتایی ساڵی رابردوو هاوسەنگییەکە کەمێک لاسەنگ بوو. ئه‌وه‌ش به‌پشتیوانیکردنی هاشمی بۆ خۆپیشاندانەکانی دژ بەحکومەتێک که بەنزیکییەکی زۆرەوە لەئێران دەبینرا، ئەو میلیشیایانه‌ی ناو حەشدی شەعبی تووڕەکرد کە تاران پشتیوانی‌یان دەکات. هاشمی بەنێو هەڕەشەکاندا هەنگاوی دەنا بۆ ئەوەی میانگیری بکات لەنێوان خۆپیشاندەران و بەرپرسە باڵاکانی حکومەتدا، تەنانەت لەحاڵەتێکیشدا کە چالاکوانان لەدەرەوەی ماڵەکانی خۆیان تەقەیان لێدەکراو دەکوژران و بەدەیانیش دەڕفێنران. شرۆڤەکاران دەڵێن خاڵی وەرچەرخانەکە لەکانونی دووەمەوە دەستیپێکرد، کاتێک جەنەراڵی باڵای ئێران قاسم سولەیمانی و جێگری حەشدی شەعبی ئەبومەهدی موهەندیس لەهێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکادا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران. میلیشیا تووندڕەوەکانی نێو حەشدی شەعبی، بەتایبەتی ئەوانەی لەئێرانەوە نزیکن، وەک کەتایب حزبوڵا، سوێندیانخوارد کەتۆڵە لەئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەناوەوەی عێراق بکه‌نه‌وه. وەک کەسێک کەپەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ حکومەتی وڵاتان هەبوو، هاشمی وەک ئامانجێک سەیردەکرا، بۆ ماوەی چەند رۆژێکیش لەکۆتاییەکانی کانونی دووەمدا بەغدای بەجێهێشت. رێناد مەسنور، شرۆڤەکارێکه لە چازام هاوسی لەندەن کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەگەڵ هاشمیدا کاریکردووە، وتی «هیشام ئاگاداری ئەوە بوو کە ئەم شتانە گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.» وتی «کوشتنی ئەبومەهدی موهەندیس هەموو ئەو گروپانەی به‌ره‌ڵاکرد کە پێشتر هەوڵی دابوو کۆنتڕۆڵیان بکات و بیانهێنێتە ژێربار. ئێمە هێشتا هەست بەشەپۆله هه‌ژێنه‌ره‌کانی دەکەین.» لەناو تۆڕەکەدا، کەتایب حزبوڵا مستەفا کازمی تۆمەتبارکرد بەبەشداربوون لەهێرشە کوشندەکەداو بەقووڵی دژی دانانی بە سەره‌کوەزیرانی عێراق وەستانەوە لەئایاردا. ئەوانەی لێیەوە نزیک بوون، وتیان هاشمی پێشتر بۆ ماوەی چەندین ساڵ راوێژکاری کازمی بووه، پەیوەندییەک کە خستییه «مەترسییەوە» کاتێک ئه‌و سەرۆکەی پێشووی هەواڵگری بوو بەسەرهکوەزیران. هاوکارانی وتیان هاشمی رەخنەی لەئهندامه تووندوتیژه‌کانی نێو حەشدی شەعبی ده‌گرت و لانیکەم لەدوو لایەنی تووندوتیژه‌وه هەڕەشەی لێکرابوو. خێزانەکەی وتیان ناوبراو لەلایەن «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش)ەوە هەڕەشەی لێکراوە. سیاسەتمه‌داری عێراق، رائید فەهمی وتی «ئەمە تیرۆری سیاسییە کەهەم بەواتای بێدەنگکردنی ئازادی رادەربڕین دێت، هەمیش وەک ئاڵهنگارییەک بۆ حکومەت و سەرهکوەزیرانەکەیو هەر پلانێکی چاکسازیی و ریفۆرم». کازمی: بکوژانی هاشمی عێراقی نین هاشمی تایبەتمەند بوو لەبزووتنەوە تووندڕەوەکانداو تۆڕێکی گەورەی په‌یوه‌ندی هه‌بوو لەگه‌ڵ بڕیاربەدەستە باڵاکان و گروپە چەکدارەکان و لایەنە نه‌یاره‌کان، جارجاریش نێوەندگیری ده‌کرد لەنێوانیاندا. مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سەردانی خێزانەکەی هاشمی کرد کە هاوڕێ و راوێژکاری بوو، کازمی بە «پاڵەوان» لهقهڵهمیدا. کازمی، بەدەم لەباوەشکردنی سێ کوڕە چاو پڕ لەئاوەکەی هاشمی تیرۆرکراوه‌وه، عیسا‌و موسا‌و ئەحمەد، وتی «ئەوانەی لەوشەیەک دەترسن لەترسنۆکێک زیاتر هیچی تر نین. هیشام هیچی نەکردبوو، جگە لەهەوڵدان بۆ یارمەتیدانی عێراقییەکان لەڕێی وشەکانیەوە.» کازمی وتی «ئەم کردەوەیە کردەوەیەکی عێراقیانە نییە. عێراقییەکان خەڵکی عێراقی ناکوژن». سەرەکوەزیران بەهاوسهرهکهی هاشمی وت «تۆڵەی دەکەمەوە، بەویستی خودا بکوژانی بەئازادی ناسوڕێنەوە. من برای تۆم، عیسا‌و موسا‌و ئەحمەدیش منداڵی منن». هاشمی شرۆڤەکارێکی ناوداربوو لەبواری «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش)دا‌و لەمدواییانەشدا قسەی دژی لایەنە چەکدارە خراپەکارەکان لەعێراق دەکرد. ناوبراو بەهەڕەشەو ترس و تۆقاندن نامۆ نەبوو، بەڵام ئەوانەی لێی نزیک بوون بەئاژانسی فرانس پرێسیان وت هەڕەشەی جددیی زیاتری لەم چەند هەفتەیەی کۆتاییدا لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئێرانه‌وه لێکراوە. شرۆڤەکاران ترس و نیگەرانی خۆیان دەربڕی کە کوشتنەکەی هاشمی سەردەمێکی تاریک دێنێتە ئاراوە کەتێیدا دەنگە رەخنەگرەکان لەپارتە سیاسی و گروپە چەکدارەکان بەشێوەیەکی تووندوتیژانە بێدەنگدەکرێن. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ داوای دادوەریی کرد به‌رامبه‌ر کوشتنی هاشمی و تیشکی خستەسەر ئەو هەڕەشانەی لەلایەن گروپەکانی سەر بەئێرانەوە لێی کرابوون. پۆمپیۆ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەواشنتۆن وتی «چەند رۆژێک پێش کوشتنەکەی، چەندین جار لەلایەن ئەو گروپە چەکدارانەی ئێران پشتیوانی‌یان دەکات هەڕەشەی لێکراوە،» بێ ئەوەی راستەوخۆ تاران سەرکۆنە بکات. هه‌روه‌ها وتی «داوا لەحکومەتی عێراق دەکەین ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە سامناکه به‌زوویی بەسزای خۆیان بگەیەنن.»
دڵشاد ئه‌نوه‌ر ململانێی گروپ و هێزی ئه‌جێندا جیاواز، له‌ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان گه‌یشتووه‌ته ئاستێک، ململانێی نه‌ته‌وه‌و پێکهاته‌کانی بیر بردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و هێزو گروپانه، راوکردنه له‌نێو ئاوی لێڵ و هه‌وڵدانه بۆ دروستکردنی ئاژاوه‌و رێگرتن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری. گروپه ئه‌جێندا جیاوازه‌کان، سه‌رباری جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییان، به‌ڵام هه‌موویان له‌سه‌ر سوتاندنی ده‌غڵ و دان و په‌لاماردانی گونده کوردنشینه‌کان کۆکن، له‌نانه‌وه‌ی پشێوی هاوڕان، چونکه له‌وه تێگه‌یشتوون سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی، واتای کۆتایی ئه‌وانه. گونده کوردنشینه‌کان بۆ ئامانجی چه‌کداره‌کانه؟ گروپه چه‌کداره ئه‌جێندا جیاوازه‌کان بۆ هاوڕان له‌سه‌ر په‌لاماردانی کورد؟ کورد بۆ ده‌سته‌وه‌ستانه؟ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی کورد له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ په‌لاماردانی کوردانی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان له‌کوێدایه؟ هه‌وڵده‌ده‌م وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌و چه‌ندین پرسیاری تر بخه‌مه‌ڕوو، به‌تایبه‌ت نه‌ک له‌نێو شه‌قامی کوردی، بگره زۆربه‌ی میدیا کوردیه‌کانیش، چی له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوانه، چی له گواستنه‌وه‌ی زانیاریش، که‌وتوونه‌ته هه‌ڵه‌وه و تێڕوانینی هه‌ڵه‌یان لای خه‌ڵکیش دروستکردووه. گروپه سوننه‌کان به‌شێک له‌و هێرشانه‌ی ده‌کرێنه سه‌ر گونده کوردنشینه‌کان، گروپ و هێزه سوننیهکانن، که له‌چه‌ندین گروپی جیاواز پێکهاتوون، به‌ڵام ئامانجی ئه‌و گروپانه له‌هێرشه‌کانیان جیاوازه، چونکه هه‌ر گروپه‌و مه‌رامێکی تایبه‌تی هه‌یه. داعش و گروپه چه‌کداره توندڕه‌وه ئایدۆلۆژیه‌کان، وه‌کو نه‌یار مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کورددا ده‌که‌ن، پێیانوایه گونده کوردنیشینه‌کان به‌شێکن له‌سه‌رچاوه‌کانی ده‌وڵه‌ت و زانیاریان پێده‌ده‌ن له‌سه‌ریان، بۆیه چۆڵبوونی ئه‌و گوندانه، به‌واتای دهستکراوهتربوونیان له‌و ناوچانه لێکده‌ده‌نه‌وه. ته‌نانه‌ت لای هێزه ده‌وڵه‌تیه‌کانیش، ئه‌و تێڕوانینه هه‌یه، گونده کوردنشینه‌کان لایه‌نگیری ده‌وڵه‌ت و ئامانجی گروپه توندڕه‌وه‌کانن، له‌کاتێکدا گونده عه‌ره‌ب نیشینه‌کان، به‌سه‌رچاوه‌و پشتیوانی داعش لێیان ده‌ڕوانرێت، به‌ڵام جیاوازییه‌که ئه‌وه‌یه، ده‌وڵه‌ت گونده کوردنشینه‌کانی پێ ناپارێزرێت. گونده‌کان بوون به‌پشتێنه‌ی سه‌لامه‌تیش بۆ شار‌و شارۆچکه‌کان، کۆسپن له‌به‌رده‌م ده‌ستگه‌یشتنی گروپه‌کان به‌ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌کان، گروپه‌کان ده‌یانه‌وێت به‌رپێی خۆیان بۆ ده‌ست گه‌یشتن به‌شاره‌کان پاکبکه‌نه‌وه، ئه‌م سیناریۆیه خه‌ریکه له‌خانه‌قین سه‌رده‌گرێت، کاتێک گوندێکی زۆر چۆڵ‌بوو، ئاڵۆزییه‌کان گه‌یشتنه ده‌روازه‌ی قه‌زاکه. جیاواز له‌داعش و گروپه توندڕه‌وه‌کان، گومانی تێدانیه، به‌شێکی تر له‌و هێرشانه‌ی ئه‌نجامده‌درێن و داعشیان پێ تۆمه‌تبارده‌کرێت، گروپی جۆراوجۆری تریان له‌پشته، ئامانجیان ده‌رپه‌ڕاندنی کورده له‌و ناوچانه، به‌تایبه‌ت به‌شێک له‌هێرشه‌کان، جێ په‌نجه‌ی داعشیان پێوه دیارنیه. گروپ گه‌لێک هه‌ن، له‌ڕووی شاره‌زایی سه‌ربازی و ته‌کنیکی شه‌ڕه‌وه، زۆر جیاوازییان له‌گه‌ڵ داعش نییه، به‌وپێیه‌ی پێشتر له‌ڕیزی سوپای عێراقی سه‌رده‌می به‌عسدا کاریانکردووه، هاوشێوه‌ی چه‌کداره کڕەویهکانی جه‌له‌ولا، ئه‌م گروپانه دوای رووخانی به‌عس، مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵه‌یان له‌لایه‌ن حزبه کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ کراوه، بۆیه جۆرێک له‌ڕق و هه‌ستی تۆڵه‌کردنه‌وه‌یان لا دروستبووه. ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی په‌لاماردانی گونده کوردییه‌کان، خۆیان له‌ڕق و کینه به‌تاڵ بکه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت هێرشه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی سه‌ر گونده کاکه‌یی نشینه‌کانی ده‌ڤه‌ری خانه‌قین، جێ په‌نجه‌ی ئه‌م گروپانه‌ی پێوه دیاربوو، به‌رپرسانی کوردیش هه‌مان گومانیان هه‌بوو. به‌شێکی تر له‌هێرش و په‌لاماری سه‌ر گونده کوردنشینه‌کان، په‌یوه‌ندیان به‌عه‌ره‌به هاورده‌کانه‌وه هه‌یه، که‌ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی په‌لاماردان و ده‌غڵ و دان سوتاندنه‌وه، جارێکی تر، کورده‌کان له‌و ناوچانه ده‌رپه‌ڕێنن و خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی پێشتر داگیریان کردبوو. ده‌کرێت، بڵێین: سه‌رجه‌م ئه‌و گروپانه‌ی که سوننه‌ن به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان تێوه‌گلاون له‌په‌لاماردانی گونده کوردنشینه‌کان، به‌ڵام لاوازی لایه‌نی کوردی وایکردووه، نه‌توانرێت تێوهگلانهکانیان به‌سه‌ردا ساغ بکرێته‌وه و رای گشتییان له‌دژ دروستبکرێت. گروپه شیعیه‌کان گروپه چه‌کداره شیعه‌کانیش سه‌رباری ناکۆکییان له‌گه‌ڵ سوننه‌دا، به‌ڵام له‌مه‌سه‌له‌ی په‌لاماردانی گونده کوردنشینه‌کاندا تێوه‌گلاون، جا تێوه‌گلانیان به‌به‌شداریکردنی راسته‌وخۆ بێت له‌و هێرشانه‌دا، یاخود له‌ڕێگه‌ی نه‌پاراستنی کورده‌کان و چاوپۆشیکردن بێت له‌هێرشه‌کانی سه‌ریان. زۆرێک له‌و ناوچه کوردییانه‌ی هێرشی به‌رده‌وامیان ده‌کرێته‌سه‌ر، له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی حهشددان، ئه‌رکی ئه‌وانه بیانپارێزێت، به‌ڵام ئه‌و هێزه نه‌ک به‌باشی نه‌یپاراستوون، به‌ڵکو مامه‌ڵه‌کردنیان له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان به‌جۆرێک بووه، گومان له‌سه‌ر خۆشیان دروست ببێت. ره‌نگه هه‌ڵه بێت، حه‌شدی شه‌عبی که له‌ده‌یان گروپی ئه‌جێندا جیاواز پێکدێت، به‌تێوه‌گلان له‌هێرشی سه‌ر کورده‌کان تۆمه‌تبار بکرێت، به‌ڵام ناشتوانرێت نکۆڵی له‌تێوه‌گلانی هه‌ندێک گروپ بکرێت، جا تێوهگلانهکه که‌مته‌رخه‌می بێت یاخود چاوپۆشیکردن له‌چه‌کداره هێرشبه‌ره‌کان. راسته هه‌ندێک گروپی نێو حه‌شد، تێڕوانینی سه‌لبییان به‌رامبه‌ر به‌کورد هه‌یه، به‌تایبه‌ت گروپه توندڕه‌وه‌کانیان که‌دژی ریفراندۆم بوون و کورد وه‌کو هێزێکی جوداخواز ته‌ماشاده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌مه هۆکار نیه بۆ چاوپۆشی‌یان له‌په‌لاماردانی گونده کوردنشینه‌کان. به‌شێک له‌به‌رپرسانی عێراق گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و رایه‌ی، گه‌ر هه‌ندێک گروپی نێو حه‌شد چاوپۆشی له گروپه چه‌کداره‌کان بکه‌ن، یاخود که‌مته‌رخه‌م بووبن له‌پاراستنی کورده‌کاندا، ویستوویانه له‌و رێگه‌یه‌وه په‌یامی گرنگی بوون و مانه‌وه‌یان له‌ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان بگه‌یه‌نن، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه بۆ ئه‌وان له‌ڕووی ئابوورییه‌وه زۆر گرنگه. ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌به‌رپرسانی عێراق، پێیانوایه هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سوپا‌و هێزه ده‌وڵه‌تیه‌کان له‌پارێزگاکانی دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین، له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ لاوازکردنی حه‌شدی شه‌عبییه، نه‌ک له‌دژی کورد، که‌ڕاگه‌یاندنی کوردی به‌هه‌ڵه مه‌سه‌له‌که‌ی گۆڕیوه بۆ شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌و سوپا. راسته له‌سنوری کفری و کوڵه‌جۆ، هه‌ندێک ئاڵۆزی له‌نێوان سوپا‌و پێشمه‌رگه روویانداوه، به‌ڵام هۆکاری ئاڵۆزییه‌کان زیاتر مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵه‌ی هێزه‌کان بووه به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتری، بۆیه خێراش چاره‌سه‌ر بوون، ئه‌گینا جموجۆڵه‌کانی سوپا، ئامانجی گه‌وره‌تریان له‌پشته‌وه‌یه. هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌خوارووی عێراق ته‌واو لاوازبوون، خاڵه سنوریه‌کانیان لێوه‌رگیرایه‌وه، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه ماوه، پارێزگای دیاله‌یه، ئه‌و پارێزگایه سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی ئابوورییه بۆ حه‌شد، حکومه‌تی عێراق به‌بیانووی داعش، هێزێکی زۆری ره‌وانه‌ی دیاله کردووه‌و ده‌یه‌وێت له‌بن ده‌ستی حه‌شد ده‌ریبهێنێت. سوپای عێراق کۆنترۆڵی ته‌واوی بۆشاییه ئه‌منیه‌کانی نێوانیانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه کرد، ده‌یه‌وێت بوار بۆ جوڵه‌ی داعش نه‌هێڵێته‌وه‌و بیانووه‌کانی حه‌شد نه‌هێڵێت، له‌هه‌مانکاتیشدا به‌هێز خاڵه سنورییه‌کانی مهنزهریهو مه‌نده‌لی وه‌رگرێته‌وه، ته‌نها له‌نێوان خانه‌قین و مه‌نده‌لیدا، هه‌شت بازگه‌ی حه‌شدی لابرد، که له‌و بازگانه پاره لهباههڵگرهکان وه‌رده‌گیران. بۆیه ده‌کرێت بڵێین: ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی سوپای عێراق که له‌لایه‌ن میدیای کوردییه‌وه به‌هه‌ڵه ته‌رجه‌مه‌کرا، له‌م قۆناغه‌دا بۆ لاوازکردنی حه‌شده، به‌ڵام له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا، ده‌ریشکه‌وت سوپای عێراق وه‌کو هێزێکی لاواز‌و به‌رده‌سته، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌کات، نه‌ک وه‌کو هێزێکی فیعلی و کاریگه‌ر. هه‌ڵه‌ی میدیا و ململانێى حزبی هه‌ڵه‌ی میدیای کوردی له‌چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی هێرشی سه‌ر گونده کوردنشینه‌کان، له‌گه‌ڵ ململانێی نێوان یه‌کێتی و پارتی، وایانکرد هێرشی سه‌ر گونده کوردنشینه‌کان به‌ئاسانی بۆ گروپه‌کان بچێته سه‌ر، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆکار بوو بۆ به‌رده‌وامیان له‌هێرشه‌کان. کاتێک هێرش ده‌کرێته‌سه‌ر گوندێکی کوردنشین، به‌چه‌ند خولهلێک دوای هێرشه‌که، میدیای کوردی به‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون، کوتوپڕ هێرشه‌که ده‌داته پاڵ داعش، ئه‌م جۆره له‌مامه‌ڵه‌کردن، هۆکاره بۆ ونکردنی ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌کان و هاتنه خه‌تی گروپی تریش بۆ هێرشکردن. میدیای کوردی، هه‌موو به‌رپرسیارێتیه‌که‌ی لهداعشدا کورت کردووه‌ته‌وه، له‌کاتێکدا داعش باکی بهتۆمهتبارکردن نیه، ده‌بوو میدیای کوردی به‌تۆخی به‌رپرسیارێتیه‌که‌ی خستبایه‌ته ئه‌ستۆی هێزه عێراقیه‌کان، هاوکات هه‌وڵی بنکۆڵکردنی رووداوه‌کان و ئاشکراکردنی ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م گروپهکانیشی به‌شیعه و سوننه‌وه بدایه. له‌پاڵ هه‌ڵه‌ی میدیادا، ناکۆکیی نێوان هێزه کوردییه‌کان زیانێکی ئێجگار گه‌وره‌ی به‌پێگه‌ی کورد گه‌یاندووه، به‌جۆرێک ته‌نانه‌ت گروپێکی چه‌کداری چه‌ند که‌سیش، هیچ حسابێک بۆ هیچ هێزێکی کوردی ناکات، چونکه خیتابی پارتی‌و یه‌کێتی هێنده روو له‌یه‌کترییه، هێنده روو له‌کورد کوژه‌کان نییه. جارێک، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا کهعهرهبێکی دۆستی کورده، پێیوتم: چه‌کداره کرویه‌کان حساب بۆ کورد ناکه‌ن، چونکه یه‌ک نین، هێزێک له‌گه‌ڵیان له‌شه‌ڕدایه، هێزه‌که‌ی تر له‌پشته‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌کات، پشتگیری‌یان بۆ دووپاتده‌کاته‌وه. گواستنه‌وه‌ی ململانێی حزبی نێوان یه‌کێتی و پارتی به له‌ده‌ستدانی ناوچه کێشهلهسهرهکانهوه نه‌وه‌ستا، به‌ڵکو خه‌ریکه به‌کۆتایی هاتنی کورد له‌و ناوچانه کۆتایی دێت، به‌جۆرێک هێزه شیعی و سوننیه‌کان هه‌نگاوی یه‌ک له‌دوای یه‌ک بۆ وه‌ده‌رنانی کورد له‌و ناوچانه ده‌نێن، که‌چی پارتی و یه‌کێتی سه‌رقاڵی ته‌خوین کردنی یه‌کترین. سه‌رقاڵبوونی یه‌کێتی و پارتی به‌یه‌کتری و تێنه‌په‌ڕاندنی قۆناغی ئۆکتۆبه‌ری 2017، هێزه شیعی و سوننیه‌کانی ده‌ستکراوه‌تر کردووه، به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ململانێ ناشیرینه‌ش، کۆتاییه‌که‌ی بۆ کورد له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان کاره‌سات ده‌بێت.
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا لەماوەی پێشوودا نرخی تمەن هێندە دابەزی، خەریک بوو ئێران لەمایەپووچییەوە نزیک بکاتەوە. دابەزینی نرخی تمەن وایکرد، کەخەڵکانێکی زۆر لای ئێمەش دەستبکەن بە تمەن کڕین. زۆر چاودێری سیاسی لەو باوەڕەدا بوون، کەئێران لەمایەپووچی نزیکبۆتەوە. لێ ئەوەی جێگەی سەرنج بوو، دووبارە ئێران لە رێگەی دوو رێکەوتننامەی گرنگەوە، پێگەی خۆی لەناوچەکەو جیهان بەهێزکردەوە. یەکەمیان لەگەڵ کۆماری چین، دووەمیان لەگەڵ رژێمی ئەسەد لەسوریا. یەکەمیان کاردانەوەی زۆری لەناوەوەو دەرەوەی وڵات لێکەوتەوە، چونکە زۆر هەمەلایەنەو کەرتەکانی ئابووری و سیاسی و سەربازیی و ئەمنییەکان دەگرێتەوە، لەهەمووشی گرنگتر بۆ ماوەی (25) ساڵە. هەروەها لەگەڵ زلهێزێکی جیهانیشە کەئەویش چینە. دووەمیان لەگەڵ رژێمی ئەسەدە، کەیەکێکە لەبنەما سەرەکییەکانی سیاسەت و ستراتیژی ئێران لەناوچەکە. لێرەدا هەوڵدەدەم تیشکێک بخەمەسەر هەردوو رێکەوتنەکە و کاریگەرییان بەسەر رەوشی گشتی ناوچەکەو جیهان بخەمەڕوو. ئێران و چین دوو دۆستی ناچار بەیەک پەیوەندی ئێران و چین زۆر کۆنەو دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هەردووکیان خاوەنی شارستانی کۆن بوون. لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانیشدا، پەیوەندی نیوان هەردوولا زۆر بەهێز بووە. ئەمەش کۆمەڵێک هۆکار رۆڵی هەبووە: لەڕووی سیاسییەوە هەردووکیان دژی سیاسەتی ئەمریکان لەناوچەکەو جیهان. لەهەمووشی گرنگتر، هەردووکیان رووبەڕووی سزای ئەمریکا بوونەتەوە. لەڕووی ئابووریشەوە، چین پێویستی بەنەوت و گاز‌و بازاڕی ئێران هەیە، لەبەرامبەریشدا ئێرانیش پێویستی بەپارەو تەکنەلۆژیای چینی هەیە، بەتایبەتی لەئێستادا کە رووبەڕووی سزا قوورسەکانی ئەمریکا بۆتەوە. لەئیستادا چین یەکەم دەوڵەتی جیهانە لەڕووی سەرمایەگوزارییەوە لەئێران و لەساڵی 2010-ەوە بڕی (18.6) ملیار دۆلار سەرمایەگوزاری کردووە، لەکاتێکدا کۆی گشتی سەرمایەگوزاری بیانی لەئیران (28) ملیار دۆلار بووە. ساڵی 2017 چین رۆژانە (630) هەزار بەرمیل نەوتی لەئێران کڕیوە، هەرچەندە ئەمساڵ بەهۆی قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕەکە بۆ (200) هەزار بەرمیل دابەزیوە. لەڕووی بازرگانیشەوە، ماوەی چەندین ساڵە چین یەکەمین شەریکی بازرگانی ئێران، ساڵی پار بەبڕی نۆ ملیار دۆلار هەناردەی ئێران چووە بۆ چین کەزیاتر نەوت و گاز بووە. لە بەرامبەریشدا چین بڕی (11) ملیار دۆلار شمەکی هەناردەی ئێران کردووە. واتە میزانی بازرگانی لەبەرژەوەندی چینە. رێکەوتنێکی مێژوویی و گرنگ ئەم پەیوەندییە میژووییە ئەمساڵ هەنگاوی گەورەتری نا و رێکەوتنی «25 ساڵەی»ی لێکەوتەوە. ئەم رێکەوتنە یەکێکە لەڕێکەوتننامە گرنگەکانی مێژووی نوێی ئێران، چونکە بۆ ماوەی (25) ساڵە، واتە ماوەیەکی زۆر، هەروەها هەموو لایەنەکانیش دەگرێتەوە. لەکاتێکدا ئێران لەگەڵ هیچ دەوڵەتێک رێکەوتننامەیەکی لەم شێوەیەی نەکردووە. هەرچەندە هەموو ناواخنی رێکەوتنامەکە بەتەواوی ئاشكرا نەکراوە، بەڵام ئەوەندەی کەمیدیاکانی ئێران و چین و جیهانیش باسیان لێوە کردووە، رێکەوتنەکە لە (18) لاپەڕەو کۆمەڵێک بڕگەی گرنگ پێكهاتووە کەگرنگترینیان: چین لەماوەی (25) ساڵی داهاتوودا بەبڕی (400) ملیار دۆلار سەرمایەگوزاری لەئێران دەکات. (280) ملیار دۆلار لەکەرتی «نەوت، گاز و سامانی سروشتی دەبێت» (120) ملیار دۆلاریشی لەدروستکردنی ژێرخانی ئابووری دەبێت وەکو دروستکردنی «هێڵی شەمەندەفەر، بەندەرو فرۆکەخانەو بیناسازیی«. لەبەرامبەریشدا ئێران بۆ ماوەی (25) ساڵ نەوت و گازی خۆی بەچین دەفرۆشێت و پارەکەشی دەچێتە بانکێک لەشاری شەنگهای. لەڕووی سەربازیی و ئەمنییشەوە پەیوەندییەکان بەهێزتر دەکرێن، هەرچەندە هەندێک لەمیدیاکان باسیان لەوەکرد کەئێران رێگە دەدات کە چین بنکەی سەربازیی دابنێت، بەڵام ئەمەش لەزاری وتەبێژی حکومەتەوە رەتکرایەوە. هەروەها مەسەلەی فرۆشتنی دورگەی کیش لەکەنداوی فارسیش باسکرا، بەڵام ئەمەش لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە رەتدەکرێتەوە. گرنگی بۆ چین هەمیشە ئێران گرنگی گەورەی بۆ چین هەبووە، لەڕووی نەوت و گازەوە، ئێران سەرچاوەیەکی گەورەی ئەم سامانەیە. لەڕووی بازاڕیشەوە، ئێران یەکێکە لەبازاڕە باشەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین. بەڵام لەهەمووی گرنگتر پێگەی جوگرافیی ئێرانە، چونکە دەکەوێتە سەر کەنداوی فارسی، کەزۆرترین نەوت و گازی جیهانی تێدایە، هەروەها سنووری بەئاسیای ناڤین و دەریای قەزوینەوە هەیە، کە ئەمیش لەڕووی ستراتیژی و سیاسەتی دەرەکی چین، زۆر گرنگە. بەم رێکەوتنە بەتەواوی چین بەسەر ئەم دوو ناوچەیەدا زاڵ دەبێت و پێگەی خۆی لەبەرامبەر ئەمریکا بەهێزتر دەکات. هەربۆیە ئەمریکا زۆر دژی ئەم رێکەوتنە بوو. گرنگی بۆ ئێران گرنگی بۆ ئێران زۆرە، چونکە لەئێستادا خۆی لەبەردەم سزا قورسەکانی ئەمریکادا دەبینێتەوە، ڤایرۆسی کۆرۆناش هێندەی تر ئابووری داڕما، هەموو ئەمانەش وایکرد کە نرخی تمەن لەبەرامبەر دۆلادار هاڕە بکات. ئا لەم کاتەدا ئەم رێکەوتنە، دەرگایەکی ئەفسووناوییە بۆ ئێران بۆ ئەوەی کەمێک هەناسە بدات و ئابوورییەکەی لەداڕمان رزگاربکات. کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی گەرچی ئەم رێکەوتننە چ لەناوخۆی وڵات چ لەدەرەوە، ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە، ئەوەی مایەی سەرنج بوو هەڵوێستی ئەحمەدی نەژادی سەرۆکی پێشووی ئێران بوو کەزۆر دژی ئەم رێکەوتننامەیە وەستایەو رایگەیاند: ئەم رێکەوتنە بەشێکی زۆری بڕگەکانی نهێنێی و دوور لەچاوی گەلی ئێرانەوە کراوە، هەموو رێکەوتنێکی نهێنیش لەبەرژوەندی گەلی ئێران نییە. جێگەی ئاماژەیە ئەحمەدی نەژاد ماوەیەکە دژی حکومەتی ئێرانی قسە دەکات و بەنیازیشە، دووبارە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێتەوە. گەرچی رەزا بەهلەوی کوڕی شای ئێرانە، کەیەکێکە لەنەیارە سەرسەختەکانی کۆماری ئیسلامی. لەئەمریکاوە لەتویتێکیدا رەخنەی توندی لەم رێکەوتنە گرت و رایگەیاند: رژێمی ئێرانی لەتاران، هەموو سەروەت و سامانی ئێرانی تاڵانفرۆش کردووەو رازییش بووە بەهاتنی سوپای بیانی بۆ ناو وڵاتەکەمان. گەرچی حکومەتی ئێرانی هەموو ئەم تۆمەتانە رەتدەکاتەوەو داکۆکی لە رێکەوتنامەکە دەکات بەتایبەتی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران. رێکەوتنی لەگەڵ سوریا رێکەوتنێکی تر کە بووە مایەی گرنگی پێدانی میدیای ناوچەکەو جیهان، رێکەوتننامەی سەربازیی بوو لەگەڵ سوپای بەشار ئەسەد لەدیمەشق. لە 8ی ئەم مانەگەدا تەلەڤزیۆنی سوریا دیمەنی واژۆکردنی رێکەوتننامەیەکی سەربازیی بڵاوکردەوە، کەتێیدا عەلی عەبدوڵڵا ئەیوب وەزیری بەرگری سوریا‌و لیوا محەمەد باقر، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران واژۆی رێکەوتننامەیەکیان کرد، بەپێی ئەم رێکەوتنە بێت سوپای ئێرانی هاوکاریی سوپای سوریا دەکات، تاوەکو هێزو توانا سەربازییەکانی بەهێزتر بکات و پشت بەسیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرانی ببەستێت بۆ ئەوەی پارێزگاری لەئاسمانی سوریا بکات و دژی هێرشی دوژمنانی بێتەوە بەتایبەتی تورکیا و ئیسرائیل. گرنگی ئەم رێکەوتنە بۆ ئێران ئەم رێکەوتنە هێندەی تر پێگەی سەربازیی و سیاسی ئێرانی لەسوریا بەهێزتر کرد، چونکە لەماوەی پێشوودا زیاتر باسی رۆڵی روسیا دەکرا. بەڵام ئەم رێکەوتنە هێندەی تر دەستی ئێرانی لەسوریا ئاوەڵاتر کرد. ئێران لەڕێگەی ئەم رێکەوتنەوە کۆمەڵێک پەیامی بۆ دۆست و نەیارانی نارد: بە ئەمریکیی و ئیسرائیلییەکانی وت، کەچیتر ناتوانن هەروا بەئاسانی پەلاماری هێزەکانی لەسوریا بدەن، چونکە سیستەمی دژە فرۆکەی ئێرانی ، سیستەمێکی بەهێزە. هەروەها دەرچوونی هێزی ئێرانیش لەسوریا، بوو بەشتێکی مەحاڵ. هەروەها پەیامێکیش بوو بۆ تورکیا، کەئێران بەهەموو شێوەیەک بەردەوامە لەداکۆکیکردن و بەرگریکردن لەڕژێمی ئەسەد ، هەروەها دژی هەوڵی داگیرکاری تورکیا دەوەستێتەوەو ترسێکی گەورەشە بۆسەر هێزی ئاسمانی تورکی، کە چیتر بەو ئاسانییە ناتوانێت پەلاماری سوریا بدەن. لەکۆتاییشدا پەیامێک بوو بۆ روسیا، چونکە ئەم رێکەوتنە بەبێ ئاگاداری ئەوان کراوە، هەروەها وازهێنانی سوریاش لەسیستەمی بەرگری روسی و پشتبەستن بەسیستەمی بەرگی ئێرانی، مانای پشت‌کردنی لەمۆسکۆ و رووکردنە لەتاران. گرنگی بۆ سوریا ئەم رێکەوتنە بۆ رژێمی ئەسەد گرنگ بوو، چونکە ماوەیەکە هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا‌و ئیسرائیل، هێرشی توند دەکەنەسەر سوپای سوریا . دیارە هێزی ئاسمانی تورکی و گروپە تیرۆریستەکان کەتورکیا پشتگیری‌یان دەکات، مەترسی گەورەن بۆ سەر سوریا. ئەم رێکەوتنە بەرگریی ئاسمانی سوریا بەهێزدەکات، ئەمەش لەبەرژەوەندی رژێمی ئەسەدە دوا قسە بەدڵنییایەوە ئێران لەڕێگەی ئەم دوو رێکەوتنەوە پێگەی خۆی لەناوچەکەو جیهان بەهێزکردەوە، بەڵام راستە رێکەوتنی لەگەڵ چین لەڕووی ئابوورییەوە هاوکاری دەکات، بەڵام لەڕووی سیاسییەوە لەئێستادا لەناوخۆی ئێران‌دا ناڕەزایی گەورە لەدژی هەیە. زۆرێک لەچاودێرانی سیاسی لەو باوەڕەدان کە رۆحانیش بەهەمان دەردی عادل عەبدولمەهدی بچێت، چونکە ئەویش بەهۆی رێکەوتنامەی لەگەڵ چین، رووبەڕووی دژایەتی زۆر بووەوەو لە دواجاردا حکومەتەکی رووخا. هەربۆیە بەشێکی زۆری ئەم رێکەوتننامەیە بەنهێنی ماوەتەوە، تاوەکو کاردانەوەی زیاتری لێنەکەوێتەوە. گەرچی رێکەوتنی لەگەڵ رژێمی ئەسەد، تەنها بەرگری لەمانەوەی ئێران دەکات لەسوریا، هەرچەندە ئەم مانەوەیەش لەڕووی ئابووریی و سیاسییەوە، زۆر لەسەر ئیران دەکەوێت. سەرچاوەکان: Robert Espey. Irans Außenhandel stark geschrumpft. www.gtai.de نيويورك تايمز: شراكة كاملة مرتقبة بين الصين إيران. سایتی العربیة. سامي زرقا. ما الأوجه الخفية لشراكة إيران العميقة مع الصين؟. www.akhbaralaan.net خيانة ونهب».. تسريب تفاصيل اتفاق الربع قرن السري بين إيران والصين.سایتی الحرة.
وه‌رگێڕانى: هاوڵاتى «حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى هه‌نگاوه‌کانى چاکسازیى لهقسهوه کردووه به‌هه‌نگاوى کردارى و به‌ئاراسته‌ى بنه‌بڕکردنى ده‌ستى میلیشیاکان بچێت، به‌ڵام هیچ کام له‌م هه‌نگاوانه بێ به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگ نابن و به‌ئاسانى نایه‌ن به‌ده‌سته‌وه«، ناوه‌ندى لێکۆڵینه‌وه‌ى جه‌یمس تاونى ئه‌مریکى و ئیماراتى سه‌باره‌ت بهحکومهتهکهى کازمی، وا ده‌ڵێت. دوو ناوه‌ندى تووێژینهوهى ئه‌مه‌ریکى و ئیماراتى پاش ده‌ستبه‌کاربوونى مسته‌فا کازمى وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران، تووێژینهوهیهکیان سه‌باره‌ت به‌کاره‌کان و چاکسازییه‌کانى کازمى ئه‌نجامداوه. ناوه‌ندى جه‌یمس تاون ئامانجى هۆشیارکردنه‌وه‌و زانیارى به‌خشینه له‌ڕووى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و سیاسییه‌وه ، دامه‌زراوه‌که‌ش لهواشنتنى پایته‌ختى ئه‌مریکایه کهکارهکانى تووێژینه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌ى بابه‌ته گرنگه‌کانى دنیایى سیاسه‌ته به‌تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ى کهپهیوهندیدارى راستهوخۆو گرنگیان به‌سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاوه هه‌یه‌و ساڵى ١٩٨٤ له‌لایه‌ن پارێزه‌رى ئه‌مریکى (ولیام گێمه‌ر) دامه‌زراوه. ناوه‌ندى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئیماراتى له‌ساڵى ١٩٩٤وه بهفهرمابى شێخ زاید بن سوڵتان حاکمى دوبه‌ى دامه‌زراوه‌و کارى نووسینى راپۆرت و لێکۆڵینه‌وه و تووێژینهوهى ستراتیجییه له‌سه‌ر پرسه جیهانییه‌کان، لێکۆڵینه‌وه‌کانى ده‌زگاکه له‌بواره‌کانى گۆڕنکارییه سیاسی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تیی، رۆشنبیری، زانستی، عه‌سکه‌ریی، ژینگه‌یى و ته‌ندروستییه‌کانه. به‌پێى تووێژینهوهکهى ناوه‌ندى جه‌یمس تاون و په‌یمانگاى ئیماراتى بۆ لێکۆڵینه‌وه، چاکسازییه‌کانى کازمى ته‌نیا خۆى لهبنهبڕکردنى گه‌نده‌ڵییدا نه‌بینیوه‌ته‌وه، به‌ڵکو ده‌ستى داوه‌ته چاکسازیى کردن و له‌بنه‌وه هه‌ڵکێشانى مه‌له‌فێک که قورسه‌و هه‌موو سه‌رۆک وه‌زیرانێک تواناى ئه‌وه‌ى نییه بیه‌وێت ده‌ست بۆ ئه‌و جۆره مه‌له‌فانه به‌رێت که به‌لاى هه‌ندێک هێزى سیاسى عێراقییه‌وه بڤه‌یه، ئه‌ویش» مه‌له‌فى هێزه چه‌کدارو میلیشیاکانى عێراقه که به‌ڕوونى ئێران پشتیوانی‌یان ده‌کات و ده‌ستبردن بۆ چاکسازى یان هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک له‌م هێزانه‌دا، ئێران ده‌ست واڵا ده‌کات لهدهستتێوهردانى دیکه‌ى راسته‌وخۆ له‌کاروبارى عێراقداو چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ئێران جارێکى دیکه کۆنترۆڵى بڕیار و ده‌سه‌ڵاتى عێراق بکات.» هه‌ر به‌پێى توێژینه‌وه‌ى ئه‌و دوو ناوه‌نده، راوێژکاره‌کانى سه‌رۆک وه‌زیران داوایان لێکردووه وردتر ره‌نگڕێژى هه‌نگاوه‌کانى بکات و وڵات له‌هه‌نگاونان به‌ره‌و چاکسازییه‌وه به‌ره‌و داڕمان نه‌بات و هه‌نگاوه کردارییه‌کانى له‌ڕێگه‌ى راگه‌یاندنه‌وه به‌گوێ و چاوى نه‌یاره‌کانیدا ببات و بیکاته بروسکه‌یه‌کى ترساندن و کاریزمایى بونى خۆى نیشان بدات. ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ى کازمى له‌ئێستادا کردوویه‌تی، چه‌ندین په‌یامى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى له‌پشته‌وه‌یه که‌گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن: ئه‌و په‌یامه‌ى بۆ ناوخۆى عێراقه ئه‌وه‌یه، کهحکومهتهکهى کازمى بۆ گۆڕانکارى لهسلکى ئه‌منى و سه‌قامگیرکردنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى هاتووه که‌ئه‌وه‌ش داواکارى گه‌لى عێراقه، که‌ئه‌مه‌ش به‌دوایدا بڕیارى هه‌ڵبژاردنى پیشوهختهى به‌دوادادێت و جارێکى دیکه داواکارى خۆپیشانده‌ران به‌تایبه‌ت و گه‌لى عێراق به‌گشتی به‌رجه‌سته ده‌کرێت. ئه‌م هه‌وڵانه‌ى ئێستای کازمى به‌ئاراسته‌ى چاکسازى ده‌یدات به‌دڵى به‌شێک له‌هێزه سیاسیى و میلیشیاکانى عێراق نییه، چونکه ئه‌و هێزه میلیشیایانه خۆیان بهتێکشکێنهرى سه‌ره‌کى داعش ده‌زانن و خۆیان به‌خاوه‌نى نفوز‌و کاریگه‌ریى له‌ساحه‌ى سیاسى و جه‌نگیى عێراقدا ده‌بینن و پێیان وایه ئه‌و بۆچوونه‌ى کارده‌کات بۆ له‌نابردنى ئه‌و هێزانه حکومه‌ت نییه، به‌ڵکو ئه‌وه گه‌له کهبڕیارى لهچارهنووسى ئه‌و هێزانه ده‌دات. په‌یامى دووه‌مى هه‌نگاوه‌کانى کازمى رووى له‌ئێرانه، چونکه «کازمى به‌م هه‌نگاوانه‌ى ئێستاى ته‌جاوزى له‌بڕیاره‌کانى حکومه‌ته‌کانى پێش خۆى کردووه به‌وه‌ى هه‌موو هه‌وڵێکى بۆ پاراستنى قه‌واره‌ى سیاسى و ده‌روازه سنورییه‌کانى عێراقه له‌ده‌ستى عێراق خۆیدا و بنه‌بڕکردنى ده‌ستى گه‌نده‌ڵى و بێگانه‌یه له‌کاروباره ناوخۆییه‌کانى عێراقدا. ناوه‌نده‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که «ئێرانییه‌کان ئه‌م هه‌نگاوو بڕیارانه‌ى کازمى به‌مه‌ترسى بۆ سه‌ر پێگه‌ى خۆیان له‌داهاتووى عێراقدا ده‌بینن و پێیان وایه بۆ له‌مه‌ودوا ناتوانن به‌شێوه‌یه‌کى فراوان و وه‌ک رابردوو موماره‌سه‌ى هه‌نگاوه‌کانیان له‌عێراقدا بکه‌ن». یه‌کێکى دیکه له‌په‌یامه‌کانى چاکسازى کازمى گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ژینگه‌ى عه‌ره‌بى تاکاریگهرى جارانى بۆ بگه‌ڕێته‌وه، که‌پێگه‌ى سیاسى و ئابورى خۆى له‌ناوچه‌که‌دا بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ساڵانى سه‌ده‌ى رابردوو که به‌لایه‌نى که‌مه‌وه کازمى له‌ئێستادا ده‌یه‌وێت عێراق نه‌بێته خاکێک که‌هه‌ر که‌س بیه‌وێت مه‌ترسى له‌سه‌ر وڵاتێکى دیکه‌ى لێوه دروست بکات و بیکاته گۆره‌پانێک بۆ یکلایى کردنه‌وه‌ى ململانێکانى خۆیان. هه‌نگاوه‌کانى کازمى ته‌نیا بۆ ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا نییه، به‌ڵکو بۆ کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تییه به‌شێوه‌یه‌کى گشتی، به‌وه‌ى عێراق ده‌یه‌وێت خۆى بێبه‌رى بکات له‌ململانێ هه‌رێمایه‌تییه‌کان و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و جارێکى دیکه نایه‌وێت خاکى عێراق بۆ پاکتاو کردنى حساباتى وڵاتان به‌کاربهێندرێت. ئه‌م په‌یامه‌ش باشترین هه‌نگاوى کازمییه، چونکه له‌ڕێگه‌ى ئه‌مه‌وه هاوکارى و پشتگیرییه‌کانى ئه‌مریکاو وڵاتانى دیکه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و کابینه‌که‌ى کازمى زیاتر ده‌بێت، چونکه ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت عێراق رۆڵى یه‌کسان ببینێت لهململانێکانى ناوچه‌که‌دا به‌تایبه‌ت که له‌ئێستادا نییه‌تێک له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به‌دیده‌کرێت بۆ کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌عێراق. له‌کۆتایى توێژینه‌وه‌ى هه‌ردوو ناوهندهکادا هاتووه که نابێت کازمى ده‌ست بکات بهپوورهى ههنگداو ده‌بێت سه‌ره‌تا گێژیان بکات. هاوکات ئه‌وه‌ى که‌پێویسته کازمى بۆ لاوازکردنى میلیشیا ئێرانییه‌کان بیکات، بڕینى سه‌رچاوه‌ى داهاتهکهیانه که‌خۆى له‌کۆنترۆڵکردنى به‌شێک له‌ده‌روازه سنورى و بازگه‌کانى نێوان پارێزگاکاندا ده‌بینێته‌وه کهداهاتهکانیان بۆ به‌شێک له‌هێزه‌کانى حزبوڵا و عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق خه‌رج ده‌کرێن. تووێژینهوهى ئه‌و دوو ناوه‌نده بۆچوونیان وایه بهوشککردنى سه‌رچاوه‌ى داهاتى ئه‌و هێزه چه‌کدارانه‌ى کهوهلائیان بۆ ئێران هه‌یه، ده‌تواندرێت چاکسازى و گۆڕانکارییه‌کانى عێراق به‌ڕێژه‌ى به‌رچاو به‌ره‌وپێش بچن و به‌مه‌ش گۆڕانکارى کرده‌یى و ریشه‌یى دروستده‌که‌ن بۆ داهاتووى وڵات.
شاناز حه‌سه‌ن حکومه‌تى هه‌رێم کارى له‌سه‌ر یاساى چاکسازى کردووه بۆ جێبه‌جێکردنى و بڕیاره سه‌رجه‌م ده‌رماڵه «ناشایسته‌کان» و موچه‌ى «بندیوار» و «دوو مووچه‌یى» ببڕێت و خه‌رجیه‌کانى به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا (28) بۆ (30) که‌مبکاته‌وه که‌ته‌نها مانگانه (600) ملیار دینار بۆ موچه‌و مینحه‌کان خه‌رج بکات. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 1ى ته‌مموزى ئه‌مساڵ له‌ڕێگه‌ى لیژنه‌یه‌کى باڵا له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و لیژنه له‌ناو وه‌زاره‌ته‌کان ده‌ستى کردووه به‌جێبه‌جێکردنى بڕگه‌و مادده‌کانى یاساى چاکسازى له‌پێناو که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کانى و بۆ ئه‌مه‌ش په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ستى حکومه‌تى واڵا کردووه. حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه بڕى (895) ملیار دینارى مانگانه بۆ موچه‌و مینحه‌ى یه‌ک ملیۆن و (252) هه‌زار فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشین خه‌رج ده‌کات و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى یاساى چاکسازییه‌وه که‌مى بکاته‌وه بۆ (600) ملیار دینارى مانگانه. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باسى دۆخى دارایى هه‌رێمى کوردستانى کردووه‌و له‌ڕێگه‌ى راپۆرته‌کانى وه‌زاره‌تى دارایى و سامانه سروشتییه‌کانه‌وه بۆى ده‌رکه‌وتووه که به‌داهاتى نه‌وت و ناوخۆ ناتوانن خه‌رجیه‌کانى موچه‌و ده‌رماڵه‌کان له (600) ملیار دینار زیاتر خه‌رج بکه‌ن. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که به‌جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى «به‌هیواین خه‌رجییه‌کان بۆ 600 ملیار دینارى مانگانه که‌مببێته‌وه«. له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌پێى زانیارییه‌کانى هاوڵاتى، که له‌ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ده‌ستیکه‌وتووه، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که‌حکومه‌ت له‌توانایدا نییه مانگانه (900) ملیار دینار بۆ موچه‌و مینحه‌کان خه‌رج بکات ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غداشدا رێککه‌وتن بکرێت. کابینه‌ى نۆیه‌م ده‌یه‌وێت به"رێکخستنه‌وه‌ى موچه‌و ده‌رماڵه‌کان له‌سه‌دا 28 بۆ 30کۆى گشتى خه‌رجییه‌کانى دابینکردنى مووچه که‌مبکاته‌وه وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت به‌جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و لابردنى بندیوار‌و خانه‌نشینى نایاسایى و لابردنى ده‌رماڵه ناشایسته‌کان خه‌رجى مانگانه ره‌نگه که‌متر بێت له (600) ملیار دینار. پێشه‌وا هه‌ورامى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» پرۆژه‌ى چاکسازى که‌هاته په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتى بڕینى ده‌رماڵه‌ى نایاسایى درا به‌حکومه‌ت، هه‌ر شتێک که‌هه‌بێت له‌ئه‌مه زیاتر تێپه‌ڕناکات، واته ته‌نیا ده‌رماڵه ناشایسته‌کان ده‌بڕدرێت، که‌جیاوازى زۆر له‌ده‌رماڵه‌ى وه‌زاره‌ته‌کاندا هه‌یه به‌هه‌مان پله‌ى وه‌زیفى». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد حکومه‌ت که‌پڕۆژه یاساى چاکسازى ناردووه‌ته په‌رله‌مان» ئه‌ندامانى په‌رله‌مان هه‌موو قسه‌ى خۆیان کردووه‌و ره‌نگیداوه‌ته‌وه له‌مادده‌و له‌ناو یاساکه‌دا جێگر کراوه، بابه‌تى ده‌رماڵه‌کان یه‌کێک بووه له‌و خاڵانه«. وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که« ئه‌گه‌ر بندیوار‌و دوو موچه‌یى و خانه‌نشینى نایاسایى و دوو موچه‌و سێ موچه‌یى ببڕدرێت له‌وانه‌یه که‌متر له (600) ملیار دینارى مانگانه له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆ موچه‌و مینحه‌کان خه‌رج بکرێت». « داهاتى هه‌رێم هه‌ر له‌داهاتى ناوخۆ‌و نه‌وت جێگیر‌و دیاریکراو نیه ده‌گۆڕێت، له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌کاربوونى ئه‌م حکومه‌ته داهات گه‌یشته (300) ملیار دینارى مانگانه، بۆیه که‌مێک جدى تر کۆنترۆڵى مه‌رزه‌کان بکرێت داهات به‌رزتر ده‌کرێته‌وه«. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى که له‌هه‌مان کاتدا سه‌رۆکى لیژنه‌ى داراییه له‌په‌رله‌مانى کوردستان، ده‌ڵێت:» ئه‌و تێڕوانینه هه‌ڵه‌یه که‌یاساى چاکسازى له‌ماوه‌ى شه‌وو رۆژێکدا جێبه‌جێ بکرێت». زیاد جه‌بار، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئێمه وه‌ک لیژنه‌ى دارایى له‌سه‌ر بارودۆخى دارایى هه‌رێمى کوردستان راپۆرتى خۆمان ئاماده‌کردووه ده‌مانه‌وێت حکومه‌ت بێته په‌رله‌مان، ئه‌و تیڕوانینه هه‌ڵه‌یه له‌شه‌وو رۆژێکدا یاساى چاکسازى جێبه‌جێبکرێت، به‌ڵام ده‌ستکراوه به رێکاره‌کانى جێبه‌جێکردنى «. زیاد جه‌بار ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد یاساى چاکسازى له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووه بۆیه حکومه‌ت خۆى په‌یڕه‌وێکى بۆ ده‌رکردووه‌و نێردراوه بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان و ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى که‌تایبه‌تمه‌ندن به‌یاساکه‌و ئه‌وانیش رێنمایى پێ ده‌رده‌که‌ن بۆ خوار خۆیان و بۆ جێبه‌جیکردنى» ئه‌رکى په‌رله‌مان له‌ئێستا ته‌نها چاودێریکردنى وردى جێبهجێکردنیهتى تا نایه‌کسانى تێدا نه‌بێت». سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌بڕینى له‌سه‌دا 21%ی موچه تا له‌سه‌دا 50% که له‌موچه‌ى مانگى شوبات جێبه‌جێ کراوه «نایاسایى بووه حکومه‌ت ئه‌نجامى داوه، به‌ڵام خه‌رجى مانگانه‌ى موچه‌و مینحهکانى له (900) ملیار دیناره‌وه که‌مکرده‌وه بۆ ته‌نها (700) ملیار دینار». زیاد جه‌بار، پێشیوابوو جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى، چاکسازى کردنه له‌خه‌رجییه‌کاندا نه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ى و کاریگه‌ریشى ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخى دارایى هه‌رێم»ده‌ستبردن بۆ بڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران یه‌کێکه له‌خاڵه هه‌ره خراپه‌کان که‌حکومه‌ت کردوویه‌تى». به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، به‌شێوه‌یه‌کى گشتى پاش جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى، له‌سه‌دا (26)ی خه‌رجییه‌کانى دابینکردنى موچه‌ى مانگانه له (895) ملیار دیناره‌وه بۆ (600) ملیار دینار که‌مده‌بێته‌وه‌و به‌کۆى گشتى له‌سه‌دا (28) بۆ (30) که‌مبکاته‌وه. «سه‌د له‌سه‌د موچه‌ى بندیوار‌و ناشایسته و یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هێزه چه‌کداره‌کان و رێکخستنه‌وه‌ى خانه‌نشینیه‌کان ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه بودجه‌یه‌کى وا ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌دا (70)ى کورتهێنانى موچه چاره‌سه‌ر ده‌کات» جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئه‌وه یاساییه و ده‌رچووه‌و پێویسته کارى له‌سه‌ر بکرێت و له‌سه‌ر په‌رله‌مانیش پێویسته چاودێرى یاساى چاکسازى بکات، بۆیه حکومه‌تى هه‌رێم پێویستیان به‌ئه‌وه نیه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ په‌رله‌مان». هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى یاسایى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه« له‌یاساى چاکسازى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى تێدانیه، به‌ڵکو یاساى چاکسازى واته که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجى له‌ڕێگه‌ى برینى موچه‌ى بندیوار‌و ئه‌و که‌سانه‌ى پله‌یه‌کیان هه‌ڵگرتووه به ناشایسته‌و واته ئه‌وانه‌ى به‌گه‌نده‌ڵى به‌غه‌در موچه وه‌رده‌گرن له‌سه‌ر حسابى موچه‌خۆر که‌ئه‌مه ئه‌سڵى یاساى چاکسازییه«. جه‌لال محه‌مه‌د، پێشیوابوو ئه‌گه‌ر یاساى چاکسازى وه‌ک خۆى جێبه‌جێبکرێت، واته «سه‌د له‌سه‌د موچه‌ى بندیوار‌و ناشایسته و یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هێزه چه‌کداره‌کان و رێکخستنه‌وه‌ى خانه‌نشینیه‌کان ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه بودجه‌یه‌کى وا ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌دا (70)ى کورتهێنانى موچه چاره‌سه‌ر ده‌کات». عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:» ئاگادارى ئه‌و ورده‌کاریانه‌ى حکومه‌ت نین، که تاووتوێى کردووه‌و کردوشیه‌تى به‌بڕیار، به‌ڵام ئه‌وه یه‌کێکه له‌کێشه گه‌وره‌کانى ئه‌م کابینه‌یه، که‌زۆر بێمنه‌ت و بێباکه له‌په‌رله‌مان». عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»بابه‌تى موچه هه‌ستیارترین و په‌یوه‌ندیدارترین بابه‌ته به‌ژیانى خه‌ڵکه‌وه، به‌پێى یاسا ده‌بوایه حکومه‌ت ساڵانه له‌مانگى (10)دا پرۆژه بودجه بنێرێته په‌رله‌مان، ئه‌وکات په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه ده‌ستکارى ئه‌م پرۆژه یاسایه بکات، ئه‌وکات ده‌رفه‌ت نامێنێته‌وه بۆ حکومه‌ت یارى به‌قوتى خه‌ڵک بکات، به‌ڵام ئه‌وه ئێستا ئه‌و ده‌ستکاریانه هه‌مووى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسایه«. سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که« له‌هه‌ر وڵاتێک په‌رله‌مان رۆڵى لاواز بوو، ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن رۆڵى به‌هێز ده‌بێت و به‌ره‌و دیکتاتۆریه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت، به‌ڵام لێره ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن له‌هه‌موو کابینه‌کانى دیکه لاوازتره‌و کێشه‌که‌ش ئه‌وه‌یه په‌رله‌مانیش زۆر لاواز کراوه«. عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه وه‌ک لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کان دوو یاداشتیان هه‌یه کهداواى به‌رپرسانى حوکهمهتیان کردووه به‌سه‌رۆک و جێگر‌و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه که‌بێنه په‌رله‌مان و روونکردنه‌وه له‌سه‌ر (27) ملیار دۆلارى قه‌رزى سه‌ر هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌چ یاسایه‌ک «حکومه‌ت له‌سه‌دا (21)ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بڕیوه«. هاوکات، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له‌یاساى چاکسازیدا هیچ کات که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى تێدانیه‌و ته‌نیا ده‌توانێت ده‌رماڵه‌کان رێکبخاته‌وه، که له‌سه‌دا (56)ى موچه‌ى خه‌ڵک ده‌رماڵه‌یه، بۆیه ئه‌وه زۆر خراپه‌و حکومه‌ت ده‌توانێت به‌ناوى ده‌رماڵه‌وه پاره‌یه‌کى زۆر له‌خه‌ڵک ببڕێت، کاردانه‌وه‌مان ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌بێت بڕیارمان داوه که نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجام له‌گه‌ڵیاندا سکاڵا تۆمارده‌که‌ین له‌دادگاى کارگێڕى».
به‌کر شوانى پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دێڤا) بەسەرۆکایەتیی عەلی باباجان و پارتی ئایندە بەسەرۆکایەتیی ئەحمەد داودئۆغڵو کەهەردووکیان لەهەناوی پارتی داد‌و گەشەپێدان-ئاکەپەی دەسەڵاتدارەوە لەدایکبوون، لەهەوڵێکی بێوچاندان بۆ پتەوکردنی رێکخستن و ریزەکانیان لەسەرانسەری تورکیادا بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنە گشتییەکانی داهاتووی وڵات کەبڕیاروایە ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجامبدرێت. ئەم دوو پارتە بەڵێنی گۆڕینی ئاڕاستەی سیاسەت و گەڕانەوە بۆ سیستەمی پەرلەمانتاری و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەدەن. دێڤاو ئایندە بەتایبەتی هەوڵەکانی خۆیان لەشارەکانی باکوری کوردستاندا چڕکردووەتەوەو هەریەکەیان خوازیارە بەشێک لەدەنگەکانی ئاکەپەو پارتی دیموکراسیی گەلان-هەدەپە بەلای خۆیدا رابکێشێت. هەردوو لایەنیش لەهەوڵەکانیاندا لەباکوری کوردستان پشتیان بەدوو پێشهاتی گرنگ بەستووە کەچاوەڕێ دەکرێت لەهەڵبژاردنی داهاتوودا کاریگەریی بەرچاویان بەسەر ئەنجامەکانەوە هەبێت؛ زیادبوونی ژمارەی گەنجانی کورد، بەتایبەتی ئەوانەی کە لەهەڵبژاردنی داهاتوودا دەگەنە تەمەنی دەنگدان و هەروەها ئەو ئاتمۆسفێرەی کە لەئەنجامی گوشارەکانی حکومەتەوە بۆ سەر هەدەپە لەهەرێمەکە هاتووەتە ئاراوە. وەک دەزانرێت، لەماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا دەنگی دەنگدەرانی کورد لەباکوری کوردستان لەنێوان بەرەی کورد، کە لەم سەردەمەدا هەدەپە سەرکردایەتیی دەکات و بەسەر ئاکەپەدا دابەش بووە، بۆیە لێرەدا دەستبەجێ ئەو پرسیارە بەخەیاڵدا دێت کەداخۆ پارتی دێڤای باباجان و پارتی ئایندەی داودئۆغڵو چی بەڵێن و بەرنامەو کارنامەیەکیان هەیە بۆ دوورخستنەوەی دەنگدەرانی کورد لەهەدەپەو ئاکەپەو رازییکردن و راکێشانیان بەلای خۆیاندا؟ بۆ گەڕان بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەدا پێویستمان بەزانینی بۆچوون و سیاسەتی هەردوو پارتی دێڤاو ئایندەیە لەسەر پرسی کورد لەتورکیا. وەک لەکارنامەی پارتی دێڤاو لێدوانەکانی باباجان لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی پارتەکەو لەمیدیاکانی تورکیادا دەردەکەوێت، دێڤا بەپێویستی دەزانێت پرسی کورد بەتەواوی لەچوارچێوەی دیموکراسی و ئازادی و مافەکانی مرۆڤدا بگیرێتە دەست و ئەو پرەستیژەی کورد لەسەر ئاستی جیهان بەدەستی هێناوە، لەسیاسەتی فەرمیی تورکیادا لەبەرامبەر دۆزی کورد رەنگبداتەوە. دێڤا پرسی کورد‌و شەڕی نێوان پەکەکەو دەوڵەت لەیەکدی جیا دەکاتەوەو دژ بەوەیە هەردووکیان بخرێنە یەک چوارچێوەوە. ئەم پارتە پشتیوانیی خۆی بۆ شەڕی دەوڵەت لەدژی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد ناشارێتەوەو لەبەرامبەر ئەوەدا داوا دەکات لەچوارچێوەی تورکیادا ماف و ئازادییەکانی کورد، بەبەکارهێنان و خوێندنی زمانی کوردیشەوە، دەستبەرو زامن بکرێت. هاوکات پارتی ئایندە بەسەرۆکایەتیی داودئۆغڵو سەرچاوەی پرسی کورد دەگەڕێنێتەوە بۆ هەبوونی کێماسی لەمافەکانی مرۆڤدا و خراپ بەکارهێنانی ئەو کێماسییانە. ئەو پارتە لەبەرنامەی راگەیاندنیدا پێی وایە دەکرێت بەگرتنەبەری سیاسەتێکی جددی و ئاکارمەندو دیموکراسی هەموو پرسەکانی مافی مرۆڤ لەتورکیادا، بەپرسی کوردیشەوە، چارەسەربکرێن. بەشێوەیەکی گشتی، هەردوو پارتی دێڤاو ئایندە سیاسەتی خۆیان لەباکوری کوردستان لەسەر دوو بنەمای سەرەکی بەڕێوەدەبەن؛ یەکسانیی هاووڵاتیبوون لەدەستوورداو پەروەدەو خوێندن بەزمانی دایک. لەهەڵبژاردنە گشتییەکانی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨‌دا هەدەپە ٦٥،٥٪و ئاکەپە ٢١،٥٪ی دەنگەکانی سنووری پارێزگای ئامەدیان بەدەستهێنا و یەکەمیان (٩) و دووەمیان (٣) پەرلەمانتاری لەو شارەوە ناردە ئەنقەرە. لەهەڵبژاردنە ناوخۆیییەکانیشدا کەکۆتایی مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٩ ئەنجامدران، هەدەپە زۆربەی شارەوانییەکانی باکوری کوردستانی بردەوە بەشارەوانیی گەورەی دیاربەکریشەوە، بەڵام هەر دوای چەند مانگێک حکومەتی ئاکەپە سەرۆک شارەوانییە کوردەکانی، بەسەرۆکی شارەوانیی گەورەی دیاربەکریشەوە، دوورخستەوەو قەیومی لەشوێنیان دانا. لەئاتمۆسفێرێکی وەهادا هەردوو پارتی دێڤاو ئایندە شاری دیاربەکری خاوەن نزیکەی دوو ملیۆن دانیشتوویان کردووە بەچەقی هەوڵ و کارەکانیان بۆ پەیداکردنی ئەندام و لایەنگر. بەپێی نوێترین راپۆرتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی راوێست (RAWEST) کە لەباکوری کوردستان لێکۆڵینەوەی مەیدانی ئەنجامدەدات، پارتی دێڤای باباجان زیاتر سەرنجی تووێژی ناوەندو دەنگدەرانی شارنشین و پارتی ئایندەی داودئۆغڵویش زیاتر سەرنجی دەنگدەرانی کۆنسەرڤاتیڤی بەلای خۆیدا راکێشاوە. لەڕاپۆرتی ماڵپەڕی ناوەندی ئاماژە بۆکراودا هاتووە کەپارتی دێڤا چانسی زیاترە بۆ بەدەستهێنانی دەنگی بەشێک لەدەنگدەرانی کورد‌و هۆکارێکی ئەوەیش دەگەڕێنێتەوە بۆ پشتیوانیکردنی سەرۆک کۆماری پێشوو عەبدوڵا گویل لەپارتی دێڤاو سیاسەتەکانی باباجان. گویل رۆژی ١١ی ئاداری ساڵی ٢٠٠٩ لەکاتی پێشوازیکردنی وەک سەرۆک کۆمار لەشاندێکی سیاسەتمەدارانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی-بەدەپە (دواتر قەدەغە کراو هەدەپە شوێنی گرتەوە)، لەقسەکانیدا ئاماژەی کردبوو بۆ هەنگاونان بەرەو چارەسەرکردنی پرسی کورد‌و ناوی قەزای گویرۆمایکی سەر بەپارێزگای بدلیسی بەکوردی هێنابوو کە نۆرشینە. «ڕاوێست» پێی وایە ئەو هەڵوێستەی گویل لە یادەوەریی کوردەکاندا ماوەتەوەو پارتی دێڤا دەتوانێت لەپاڵ بەرنامەی سیاسیی خۆیدا لەمەڕ پرسی کورد، هیوا لەسەر ئەو هەڵوێستەی گویلیش هەڵبچنێت. سیاسەتمەدارانی کورد کەپێشتر وەک کاندیدی سەربەخۆ دەچوونە هەڵبژاردنەوە، ساڵی ٢٠١٤ لەسەر لیستی هەدەپە چوونە هەڵبژاردنەوە و بەربەستی ١٠٪ی رێژەی دەنگەکانیان بڕی و گەیشتنە پەرلەمانی تورکیا. پەلامارەکانی داعش لەو ساڵەدا بۆ سەر باشور و رۆژئاوای کوردستان و دواتر شەڕی کۆبانێ و چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو شارە لەو هۆکارانە بوون کە هەستی نەتەوایەتییان لای کورد بووژاندەوەو دەنگدەرانی باکور بەلێشاو دەنگیان بۆ هەدەپە دا. حکومەتی ئاکەپە لەو قۆناغە بەدواوە بەدەستگیرکردن و زیندانیکردنی ژمارەیەکی زۆر لەسیاسەتمەداران و ئەندامان و دەنگدەرانی هەدەپە هەوڵی داوەو دەدات لەکاریگەریی ئەو پارتە کەم بکاتەوە. ئەمەیش هۆکارێکی ترە «راوێست» پێی وابێت کە بەشێکی بەرچاو لەدەنگدەرانی کورد، ئەگەرچی ئەقڵ و دڵیان لای هەدەپەیە، بەڵام بەدوور نازانرێت لەهەڵبژاردنی داهاتوودا دەنگ بۆ دێڤا بدەن. ئەوە بۆ هەموو ناوەندە سیاسییەکانی تورکیا یەکلایی بووەتەوە کەهەدەپە وەک نوێنەری زۆرینەی دەنگدەرانی کورد لەهەڵبژاردنی داهاتوودا رۆڵێکی یەکلاییکەرەوەی دەبێت لەنێوان پارتەکانی بەرەی دەسەڵات و بەرەی ئۆپۆزسیۆندا، بۆیە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن، لەسەرووی هەموویانەوە دێڤا، هاوتەریب لەگەڵ پەیداکردنی دەنگدەردا لەباکوری کوردستان، لەگەڵ هەدەپەیشدا لەپەیوەندی و گفتوگۆدایە بۆ ئەگەری کاری هاوبەش لەداهاتوودا. چاودێران وای بۆ دەچن بەرەی کورد زیاتر لەبەرەی ئۆپۆزسیۆن نزیک بێت وەک لەبەرەی دەسەڵات، بەڵام ئایا مەرجەکانی بەرەی کورد بەڕابەرایەتیی هەدەپە بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ بەرەی ئۆپۆزسیۆن چۆن و چی دەبن، ئەوە پرسیارێکە وەڵامەکەی لای داهاتووە. *بەکالۆریۆسی رۆژهەڵاتناسی، بازنەی تورکیاناسی، زانکۆی بۆن، ئەڵمانیا
ئارێز خالید ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و شه‌ڕو پێکدادانه‌کان له‌سه‌ر خاکى لیبیا پێى ناوه‌ته قۆناغێکى دیکه‌وه‌و حکومه‌تى میسر (40) هه‌زار سه‌ربازى ره‌وانه کردووه بۆ پشتیوانى له‌خه‌لیفه حه‌فته‌ر دژى تورکیا‌و حکومه‌ته‌که‌ى سه‌راج. له‌دواى ساڵى 2011و نه‌مانى ده‌سه‌ڵاته‌که‌ى موعه‌مه‌ر قهزافیى سه‌رۆکى لیبیا، ئه‌و وڵاته له‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌ى نه‌وتییه‌وه بووه‌ته شوێنى ململانێى هێزه ناوخۆیى و ده‌ره‌کییه‌کان و هه‌ریه‌که‌شیان ده‌یانه‌وێت گۆڕه‌پانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خۆى فراوانتر بکات. جه‌نگى لیبیا له‌ئێستادا پێى ناوه‌ته قۆناغێکه‌وه که ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌نوێترین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند›› ده‌ستتێوه‌ردانه ده‌ره‌که‌ییه‌کان له‌کاروبارى لیبیادا گه‌یشتووه‌ته ئاستێک کهپێشینهى نه‌بووه«. له‌ئێستادا خاکى لیبیا به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شبووه که‌به‌ره‌ى رۆژئاوا له‌لایه‌ن حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى به‌سه‌رۆکایه‌تى فایز سه‌راج به‌ڕێوه‌ده‌برێت به‌پشتیوانى تورکیا‌و قه‌ته‌ر که له‌سه‌دا 26%ی خاکى لیبیا له‌ژێر ده‌ستیاندایه‌و به‌ره‌ى خه‌لیفه حه‌فته‌ر به‌پشتیوانى روسیا‌و فه‌ره‌نساو میسر له‌سه‌دا 74%ی خاکى لیبیایان کۆنتڕۆڵ کردووه‌و زۆرینه‌ى بیره نه‌وتییه‌کان لاى خه‌لیفه حه‌فته‌ره. هێزه‌کانى حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى به‌هاوکارى فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کانى تورکیا و میلیشیا سورییه‌کان کهئهردۆغان تائێستا زیاتر له‌پێنج هه‌زار که‌سى ره‌وانه کردووه زۆربه‌ى ناوچه‌کانى ته‌رابلوسى پایته‌خیان کۆنترۆڵ کردووه که‌بریتین له‌ناوچه‌کانى (مسراته، خه‌مس، زاوییه، سرمان، عه‌جیلات، زاوره، زلتن، رقدالین، سبراته، ره‌ئس جدیر، عه‌زیزییه، غریان، نالوت، ئهسابیعه و غدامس، عه‌ین زاره و وادى رهبیعن) که‌ده‌که‌ونه سه‌ر سنورى ته‌رابلوس. هه‌روه‌ها فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لیبیاش له‌به‌شى باشورى ئه‌و وڵاته له‌ئێستادا له‌ژێر کۆنترۆڵى هێزه‌کانیاندایه له‌گه‌ڵ بنکه‌ى ئاسمانى وتییه که‌نزیکه‌ى (170) کیلۆمه‌تر لهتهرابلوسى پایته‌خته‌وه دووره. هێزه‌کانى حکومه‌تى ویفاق کۆنترۆڵى به‌شێک له‌کێڵگه نه‌وتییه‌کانیان کردووه که‌تواناى به‌رهه‌مهێنانى ته‌نها (30) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یان هه‌یه. سوپاى نیشتمانى لیبیا به‌سه‌رۆکایه‌تى خه‌لیفه حەفتەر که له‌به‌رى رۆژهه‌ڵاتى لیبیا به‌پشتیوانى روسیا‌و فه‌ره‌نساو میسر‌و ئیماراتی لەگەڵدایە کەبنکهى سه‌ره‌کیى له‌شارى بنغازییه. به‌پێى توێژینه‌وه‌ى ناوه‌ندى جسور کهناوهندێکى توێژینه‌وه‌ى ئه‌مریکییه، ئه‌و ناوچانه‌ى که له‌ژێر ده‌ستیاندایه گرنگترینیان ناوچه‌کانی، ته‌بره‌ق، زنتانو رهجبانهو له‌ئێستاشدا له‌ناوچه‌کانى ته‌رهونه و هیلالى نه‌وتى که‌خۆى له‌ناوچه‌کانى وه‌ک کهفرهو سرت ده‌بینێته‌وه زۆربه‌ى رووبه‌ره‌که‌ى له‌ژێر کۆنترۆڵی خه‌لیفه حه‌فته‌ردایه. به‌پێى لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى ناوه‌ندى جسور کهناوهندێکى تووێژینهوهى ئه‌مریکییه، هێزه‌کانى حه‌فته‌ر ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر رێژه‌یه‌کى زۆرى کێڵگه نه‌وتییه‌کانى لیبیادا که‌گرنگترینیان کێڵگه‌ى نه‌وتى شه‌راره، ئه‌مه‌ل، فارغ، تن، سه‌ریر، مهسلهو نافورهن، که‌تواناى به‌رهه‌مهێنانى (900) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یان هه‌یه. هه‌روه‌ها هێزه‌کانى خه‌لیفه حەفتەر کۆنترۆڵى به‌نده‌رى ته‌بره‌ق، ده‌رنه، بنغازی، سه‌دره‌و ره‌ئس لانوفیان کردووه. به‌پێى دوایین نه‌خشه‌ى بڵاوکراوه‌ى ماڵپه‌ڕى بى بى سی، زیاتر له‌سه‌دا 74%ی خاکى لیبیا له‌ژێر کۆنترۆڵی هێزه‌کانى سوپاى نیشتمانى لیبیا به‌سه‌رۆکایه‌تى خه‌لیفه حه‌فته‌ردایه. ماڵپه‌ڕى بى بى سى به‌ریتانى بڵاویکردووه‌ته‌وه که‌دواى هێرشه‌کانى حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى بۆ سه‌ر ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خه‌لیفه حه‌فته‌رو راگه‌یاندنى کۆنترۆڵکردنیان، هێرشه‌کانیان به‌ئاراسته‌ى ناوچه‌ى ته‌رهونه بهقوڵایى (90) کیلۆمه‌تر به‌ئاراسته‌ى باشوورى خۆرهه‌ڵات به‌رده‌وام بوون، به‌ڵام به‌گه‌یشتنى هێزه‌کانى حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى بۆ ناوچه‌کانى باشوور له‌لایه‌ن هێزه‌کانى خه‌لیفه حه‌فته‌ره‌وه به‌رپه‌رچدرانه‌وه‌و هێرشى پێچه‌وانه له‌لایه‌ن هێزه‌کانى حه‌فته‌ره‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌کانى باشورى پایته‌خت ده‌ستیپێکرد. له‌ئێستدا سه‌ره‌کیترین هێزى ده‌ره‌کى که‌به‌شدارى له‌جه‌نگى لیبیادا ده‌کات هێزه‌کانى تورکیا‌و میلیشیا چه‌کداره سورییه‌کانه که بۆ هه‌ر چه‌کدارێک مانگانه هه‌شت هه‌زار لیره‌ى تورکى که‌مانگانه هه‌زارو (200) دۆلار ده‌کات ده‌درێته ئه‌و چه‌کدارانه له‌لایه‌ن حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه. وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا (پنتاگۆن) له‌نوێترین راگه‌یه‌ندراویدا رۆژى 17ى ته‌مموزى 2020 بڵاویکردووه‌ته‌وه ژماره‌ى ئه‌و سه‌ربازه سورییانه‌ى تورکیا پاڵپشتییان ده‌کات و ناردوونى بۆ لیبیا ژماره‌یان زیاتره له‌سێ هه‌زارو (500) سه‌رباز، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پنتاگۆن له‌مانگى دووى ئه‌مساڵدا ئاشکراى کرد تورکیا زیاتر له‌دوو هه‌زار سه‌ربازى دیکه‌ى سورى ره‌وانه‌ى لیبیا کردووه. ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌سه‌ر خاکى لیبیا به‌تایبه‌ت له‌نێوان تورکیا‌و میسر زیادى کردووه‌و عه‌بدولفه‌تاح سیسى، سه‌رۆکى میسر له‌تازه‌ترین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند:»رێگه نادەین خاکى وڵاتێکى عه‌ره‌بى له‌لایه‌ن تورکیاوه داگیربکرێت، هێزمان ره‌وانه کردووه بۆ ده‌رکردنى توندڕه‌وه‌کان». هه‌روه‌ها به‌سام رازى وته‌بێژى حکومه‌تى میسر به‌میدیاکانى وڵاته‌که‌ى راگه‌یاند زیاتر له (40) هه‌زار سه‌ربازو (10) هه‌زار ئۆتۆمبێلى سه‌ربازییان ره‌وانه‌ى لیبیا کردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى میلیشیاکان و هێزه‌کانى تورکیا. له‌به‌رامبه‌ردا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى تورکیا رایگه‌یاند›› ئیدانه‌ى چوونى هێزه‌کانى میسر ده‌که‌ین بۆ ناو خاکى لیبیا‌و به‌ناشه‌رعى ده‌زانین››. روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ 17ى ئه‌م مانگه له‌ڕاپۆرتێکیدا رایگه‌یاند:›› تورکیا له‌خاکى سوریاوه زیاتر له (2500) چه‌کدارى داعشى تونسى ره‌وانه‌ى لیبیا کردووه‌و له‌نزیک ناوچه‌کانى سرتى لیبیا جێگیرکراون››. لهڕاپۆرتهکهى روانگه‌ى سورییدا باس له‌وه‌شکراوه ‹›ئه‌و سورییانه‌ى له‌وڵاتانى ئه‌فریقاوه نێردروان بۆ شه‌ڕى لیبیا ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته (16) هه‌زار که‌س و ژماره‌ى کوژراوه‌کانى ئه‌و هێزانه‌ش که‌تورکیا پشتیوانی‌یان ده‌کات تائێستا گه‌یشتووه‌ته (870) که‌س». ناوچه‌ى سرت به‌یه‌کێک له‌ناوچه گرنگه‌کانى لیبیا داده‌نرێت به‌وپێیه‌ى خاوه‌ن گه‌وره‌ترین کێڵگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وته‌و له‌ئێستادا بووەته جێگه‌ى چاوتێبڕینى هه‌ریه‌که لهمیسرو تورکیا، هه‌فته‌ى رابردووش دامه‌زراوه‌ى نه‌وتى نیشتمانى لیبیا رایگه‌یاند››هێزه‌کانى روسیا‌و ئه‌وانه‌ش که‌ئه‌و وڵاته پشیتوانییان ده‌که‌ن گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌کانى باشورى رۆژئاواى کێڵگه نه‌وتییه‌کانى شهرارهو ئه‌و هێزانه‌ش که‌تورکیا پشتیوانی‌یان ده‌کات له‌ئێستادا له‌ناوچه‌کانى بوشه‌هرو تاجورا جێگیرکراون. ئه‌حمه‌د مسمارى وته‌بێژى سوپاى نیشتمانى لیبیا له‌به‌رامبه‌ر پێشڕه‌وییه‌کانى ئه‌و هێزانه‌ى تورکیا پاڵپشتییان ده‌کات به بى بى سى راگه‌یاندووه‹› به‌شى رۆژئاواى ته‌رابلوس به‌ته‌واوى له‌لایه‌ن تورکیاوه کۆنترۆڵ کراوه‌و ده‌یه‌وێت بگات به‌کێڵگه نه‌وتییه‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه، به‌ڵام سوپاى نیشتمانى لیبیا به‌وردى چاودێرى هه‌ڵسوکه‌وته‌کانیان ده‌کات له‌ناوچه‌ى سرت و جوفره«. هه‌وڵه‌کانى تورکیا لهلیبیادا جگه له‌وه‌ى خۆى لهڕهوانهکردنى هێز بۆ ئه‌و وڵاته بینیوه‌ته‌وه، فرۆکه‌ى بێفرۆکه‌وان و سیستمى به‌رگرى ئاسمانى پێشکه‌ش به‌حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى کرد، ئه‌م هاوکارییانه‌ى تورکیا بۆ حکومه‌تى ویفاق بۆ ئه‌و لێکتێگه‌یشتنه هاوبه‌شه ده‌گه‌ڕێته‌وه که‌ساڵى رابردوو له‌نێوان تورکیا‌و حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانیدا له‌بوارى سه‌ربازیى و ده‌ریاییدا واژۆیان کرد. به‌پێى رێککه‌وتنه‌که تورکیا داواى ده‌کرد ناوچه‌یه‌کى فراوان له‌ناوچه‌کانى خۆرهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست بخاته ژێرده‌ستى خۆیه‌وه که‌ئه‌و ناوچانه‌ش به‌نه‌وت و غازى سروشتى ده‌وڵه‌مه‌ندن. ئەوەی ماوەتەوە بیڵێین چاودێران وای دەبینن کەتورکیا ئەم شەڕەی لیبیا لەبەرژەوەندیی خۆی دەکات، بەبودجەی قەتەرو جەنگاوەری مورتەزەقەی عەرەب.
ئارا ئیبراهیم گفتوگۆکانى هه‌رێم و عێراق سستى تێکه‌وتووه‌و خه‌ریکه ده‌گاته بنبه‌ست به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى به‌غدا ره‌تیکرده‌وه داهاتى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌هه‌رێم وه‌ربگرێت که‌حکومه‌تى هه‌رێم به‌فه‌رمى باسى کردووه. جووتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد کهگفتوگۆکانى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق به‌رده‌وامه‌و به‌منزیکانه وهفدى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌چنه‌وه به‌غدا. هه‌روه‌ها جووتیار عادل وتیشى:» حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه داهاتى نه‌وت راده‌ستى حکومه‌تى عێراق بکات نه‌ک نه‌وت». به‌پێی به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى »تیمى پارتى له‌حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه نه‌وت راده‌ستى حکومه‌تى عێراق بکات، ئه‌مه‌ش بهگرێکوێرهى چاراسهرکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌ردوولا داده‌نرێت» به‌رپرسێکى تیمى یه‌کێتى له‌حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه به‌م دۆخه‌ى ئێستاوه تیمى پارتى له‌حکومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت ته‌نها داهاتى نه‌وتى هه‌رێم راده‌ست بکات. بڕیاره به‌م نزیکانه وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم بچێته‌وه بۆ به‌غدا بۆ به‌رده‌وامى دانوساندن و لێکتێگه‌یشتنه‌کان به‌ئامانجى رێککه‌وتن، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانى کورد له‌به‌غدا پێیانوایه رێککه‌وتنی نێوان هه‌رێم و عێراق گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت:» به‌غدا داواى نه‌وتى له‌هه‌رێمى کوردستان کردووه نه‌ک ته‌نها داهاتى نه‌وت». لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» گفتوگۆکانى هه‌رێم و عێراق له‌قۆناغێکدایه که‌زه‌حمه‌ته به‌م شێوازه‌ى ئێستا بگه‌نه رێککه‌وتن، چونکه ئه‌و داواکاریانه‌ى هه‌رێم هه‌یه‌تى به‌غدا ناتوانێت جێبه‌جێى بکات». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه نه‌وت راده‌ست بکات و ته‌نها داهاته‌که‌ى راده‌ستى به‌غدا ده‌کات، وتیشى:»حکومه‌تى عێراق ئه‌مه‌ى به‌فه‌رمى ره‌تکردووه‌ته‌وه که‌ته‌نها داهاتى نه‌وت وه‌ربگرێت، چونکه وه‌زاره‌تى نه‌وت به‌فه‌رمى باسى ئه‌وه‌ى کردووه کهقانون و سیاسه‌تى وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ ده‌کات که‌هه‌موو نه‌وت یان (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌هه‌رێم وه‌ربگرێت و بچێته‌وه خه‌زێنه‌ى عێراق دواتر پشکیان دیارى بکرێت به‌پێى رێککه‌وتن». ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه دوو سیناریۆ هه‌یه بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه هه‌موو نه‌وت ته‌سلیم بکرێت، دووه‌میان راده‌ستکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه نه‌ک ته‌نها داهاته‌که‌ى. ناوبراو پێشیوابوو کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم شکستى هێناوه له‌ئیداره‌دانى حکومڕانى و گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ عێراق، وتیشى:» کابینه‌ى نۆیه‌م پێویسته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بکرێت، چونکه ئه‌م کابینه‌یه له‌وه زیاترى پێناکرێت». ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى فراکسیۆنه کوردییه‌کان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم ناکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌نائومێدیدا نه‌مێننه‌وه، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید وتى:» به‌پێى پرۆتۆکۆڵ نه‌وت لاى حکومه‌ته‌و داهات و دارایى لاى ئه‌وانه، پێویسته ئه‌وان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه کوردییه‌کان بکه‌ن، چونکه پێمانوتوون هه‌ر رێککه‌وتنێک بکه‌ن ئێمه پاڵپشتى ده‌که‌ین له‌په‌رله‌ماندا». ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیاکانى نه‌وتى هه‌رێم و بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى هه‌رێم داواى ده‌کات له‌به‌غدا تائێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام و سستى تێکه‌وتووه. شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ئه‌گه‌رى رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و عێراق ماوه، به‌ڵام گفتوگۆکان سستى تێکه‌وتووه‌و ناتوانین بڵێین بێ‌ئومێد بووین، چونکه وهفدى هه‌رێم به‌م نزیکانه ده‌چنه‌وه بۆ به‌غدا ئومێد ده‌که‌ین بگه‌نه رێککه‌وتن». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بهسیناریۆکانى رێککه‌وتن و کێشه‌کان کرد له‌نێوان هه‌رێم و عێراق و وتى:» قه‌رزى موسته‌حه‌قاتى کۆمپانیاکانى نه‌وتى هه‌رێم زائیده‌ن ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر نه‌وتدا داواى ده‌کات تائێستا له‌سه‌رى نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام و ناکۆکى له‌سه‌رى هه‌یه«. هاوکات باسى له‌سیناریۆیه‌کى دیکه کرد بۆ ئه‌مساڵى 2020 واز له‌نه‌وت بهێندرێت و ته‌نها خاڵه گومرگییه‌کان گفتوگۆ‌و رێککه‌وتنى له‌سه‌ربکرێت و بڕێک پاره بۆ حکومه‌تى هه‌رێم دیارى بکرێت. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق نیوه‌ى داهاته گومرگییه‌کانى هه‌رێمى ده‌وێت له‌به‌رانبه‌ردا (150) بۆ (200) ملیار دینارى مانگانه ده‌داته هه‌رێم، شیروان میرزا جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که‌هیچ بڕه پاره‌یه‌ک باس نه‌کراوه که‌به‌غدا له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه فیدڕاڵییه‌کان ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستانى بکات. سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:» گرنگ به‌رده‌وامى دانوساندنه‌کانه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا». سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق: لێکتێگه‌شتن له‌نێوان هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه له‌سه‌ر نه‌وت، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێک ورده‌کارى ماوه له‌نێوانیاندا ڤیان صه‌برى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» لێکتێگه‌شتن له‌نێوان هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه له‌سه‌ر نه‌وت، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێک ورده‌کارى ماوه له‌نێوانیاندا، گرنگ به‌رده‌وامى دانوساندنه‌کانه بۆ گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن». ناوبراو جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه که‌هیوا بۆ رێکه‌وتن له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، وتیشى:» به‌رده‌وامى دانوساندنه‌کان له‌نێوان هه‌ردوولادا هیوایه‌که بۆ گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن، چونکه ئه‌مه بۆ رۆژێک و دوو رۆژ نییه بۆ فه‌تره‌یه‌کى زه‌مه‌نى زۆره«. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى که له‌دوو که‌س له‌ناو سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق ده‌ستى که‌وتووه، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ چه‌ندینجاره داواى له‌مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کردووه رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامبدات و دوانه‌خرێت له‌پێناو دابینکردنى موچه‌و پێداویستییه‌کانى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان و هاوکار بێت بۆ گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن. قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌رۆکایه‌تى وهفدى هه‌رێمى کردووه بۆ دانوساندن له‌گه‌ڵ به‌غداو وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه کهدانوساندنهکان به‌رده‌وامى هه‌یه. هه‌فته‌ى رابردوو قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ گروپى (دۆستایه‌تى گه‌لى کوردستان له‌په‌رله‌مانى به‌ریتانیا) رایگه‌یاند:»چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدامان به‌لاوه گرنگه، له‌م میانه‌یه‌شدا، حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا رێککه‌وتنێکى گشتگیرى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ ئیمزا بکات». له‌ماوه‌ى رابردودا وهفدى دانوستانى هه‌رێم چه‌ند جارێک سه‌ردانى به‌غدایان کردووه، به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پرسی نهوتو بودجه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یه‌شتوون به‌ڕێککه‌وتن و گفتوگۆکان له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه. دوای ئەوەی گفتوگۆکان وەک پەرلەمانتارانی کورد لەبەغدا باسیان کردووە کەگەیشتووەتە بنبەست، بەڵام دوێنێ شەو سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق گفتوگۆیان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی بودجەو نەوت کردووەو داوایان کردووە بەکردەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن.
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵا لەماوەی پێشوودا بەدوای زانیاری لەبارەی کەسایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراقدا دەگەڕام، بە رێکەوت چاوم بەوتارێکی کازمی کەوت کە لەساڵی 2016 نووسیویەتی، تێیدا دژی لەشکرکێشی و هاتنی سوپای تورکیایە بۆ ناو خاکی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان و حکومەتەکەشی بەئاگرخۆشکەری جەنگی تایەفی تاوانبار دەکات. هەڵوێستی ئەوکاتی کازمی تەواو جیاوازە لەچاو هەڵوێستی ئێستای بەرامبەر بە لەشکرکێشی تورکیا. وتارەکەی مستەفا کازمی بەناونیشانی « التدخل التركي ومحاذير الوقوع في الأجندات الطائفية» لە 6/1/2016 لەسایتی ئیلاف بڵاوبۆتەوەو پێشتریش لەسایتی « مونیتور» ی بەشی عەرەبی بڵاوبۆتەوە. جێگەی ئاماژەیە لەوکاتەدا مستەفا کازمی بەرپرسی بەشی عێراقی سایتی مونیتوری ئەمریکی بووە. لەوکاتەدا تورکیا بەناوی جەنگی دژ بەداعش پەلاماری شارۆچکەی بەعشیقەی نزیکی شاری موسڵی دا‌و بنکەیەکی سەربازی داناوەو هەتاوەکو ئێستاش لەوێ ماونەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدا هیچ کاتێک سوپای تورکیا دژی داعش جەنگی نەکردووە. لەکاتی هاتنی سووپای تورکیاش بۆ بەعشیقە، خەڵکێکی زۆر دژی ئەم هاتنەی سوپای تورکیا بوون و پێیان وابوو بۆ پارێزگاریکردن و دەربازکردنی چەتەکانی داعش هاتووە. کازمی لەم وتارەیدا دژی لەشکرکێشی سوپای تورکیا دەوەستێتەوە و پێشی وایە کەهاتنی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی عێراقی دەبێتەهۆی پەرەسەندنی جەنگی تایەفی و هەروەها دژی لێدوانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیاش دەوەستێتەوەو بەتایەفی تاوانباری دەکات. کازمی لەوتارەکەیدا دژی لێدوانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا دەوەستێتەوەو دەڵێت: رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمانگی ئۆکتۆبەری پێشوودا لەکاتی باسکردنی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، وتی: هۆکاری ئەم داگیرکارییە ئەوەیە کە سوپای عێراق تەنها لەشیعە پێکدێت، تورکیاش ئامادەیە مەشق و راهێنان بەسوننەی عێراق بکات. دواتریش رەخنەکانی لەحکومەتی تورکیا چڕتر دەکاتەوەو دەڵێت: هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی حکومەتی تورکیا بۆ نموونە ئەو لێدوانەی ئەردۆغان و لەشکرکێشییەکەی بۆ ناو خاکی عێراق، کە هیچ هەماهەنگییەکی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی نەکردبوو، هەموو ئەمانە گوزارشت لەهەڵوێستێکی تایەفی تورکیا دەکەن، هەروەها ئەوە دەردەخەن کە تورکیا پشتگیری سوننە دەکات و دژی شیعەی عێراق و سوریاش دەوەستێتەوە. هەرئەمەش وایکرد کە لەدژی ئەم هەڵوێستەی تورکیا لایەنە شیعەکان ناڕەزایی دەرببڕن، بۆ نموونە لە 9/12/2015 ا» الائتلاف دولة القانون» لەبەیانێکی دژی تورکیا وەستایەوە رایگەیاند: تورکیا جەنگی تایەفی بەهێز دەکات. کازمی لەکۆتایی وتارەکەیدا دژی ئەوەیە کەدەوڵەتانی ناوچەکە هانی جەنگی تایەفی بددەن و پێشی وایە هەڵگرتنی ناسنامەی تایەفی زەرەر لەهێزو توانای ئەو دەوڵەتانە دەدات. لەمبارەیەوە دەڵێت: ئا لەم رەوشە ئاڵۆزەی کە ناوچەکەی گرتۆتەوە، پێویستە لەسەر شانی هەموو هێزە ئیقلیمی و جیهانییە بەهێزەکان، لە راستی ئەوە تێبگەن، کە هاندان و یاریکردن بەسۆزی تایەفی کارێکی مەترسیدارە، چونکە ناوچەکە خۆی لەبنەڕەتدا دەکوڵێت و رەوشی ترسناکە. لەکۆتایشدا لە قازانجی هیچ هێزێکی ئیقلیمی نییە کە بەرژەوەندی لەناوچەکەدایە، بێت بەرگی تایەفی بپۆشێت و خۆی بکاتە بەشێک لەمیحوەری تایفی و دژی یەکێکی تر بوەستێتەوە. لەبەرئەوە زۆر گرنگە هێزە ئیقلیمییەکانی ناوچەکە زۆر بەوردییەوە ئاگاداری وتاری سیاسی و هەڵوێست و هەڵسوکەوتەکانیان بن، چونکە رووداوەکانی ناوچەکە خۆی لەخۆیدا هەڵگری ئاگری جەنگی تایفییە و ئەگەری تەقاندنەوەی هەیە. دیارە وتارەکەی کازمی باسی زۆر شتی تری کردووە کەچۆن ناوچەکە بەسەر میحوەری سوننە و شیعە دابەش بووەو کێشەی تایەفی لەناوچەکە، هیوادارم لەداهاتوودا تەواوی وتارەکە بکەمە کوردی. بەڵام ئەوەی مایەی سەرنجە کاتێک کازمی دێتە سەرکارو پۆستی سەرۆک وەزیران وەردەگرێت، بەداخەوە هەڵوێستی بەرامبەر تورکیا دەگۆڕێت. تورکیای دۆست هەر پاش دوو رۆژ لەدەستبەکاربوونی لە 9ی حوزەیرانی ئەمساڵدا مستەفا کازمی چاوی بەفاتیح یەلدز باڵیۆزی تورکیا لەعێراق کەوت، بەپێی بەیانێکی سەرۆکایەتی حکومەتی عیراق، کازمی رایگەیاندووە: دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بەهێز بکەین، بەتایبەتی لەبواری ئابووریی و دژایەتیکردنی تیرۆردا. دیارە مەبەستی سەرەکی تورکیا لەوشەی « تیرۆر» هێزە کوردییەکانە، لەکاتێکدا کازمی زۆر باش سیاسەت و ستراتیژی تورکیا دەناسێت، کەچی ئاواتەخوازی ئەوەیە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا بەهێزبکات. ئەم هەڵوێستەی کازمی تەواو پێچەوانەی هەڵوێستی ساڵی 2016یەتی، هەرچەندە راستە لەوکاتەدا رۆژنامەنووسێکی ئاسایی بووەو ئێستاش بەرپرسی حکومەت و قسەکانی حسابی بۆ دەکرێت، بەڵام نەدەبوو بەو شێوەیە هەڵوێستی بگۆڕێت. هەڵوێستی بەرامبەر بە لەشکرکێشییە نوێکەی تروکیا لەناوەڕاستی مانگی حوزەیرانەوە، سوپای تورکیا بەشێوەی ئاسمانی و وشکانی خاکی عیراقی بەزاندووەو لەشکرکێشییەکی گەورەی دەستپێکردووەو هەتاوەکو ئیستاش بەردەوامە. بەڵام هەڵوێستی ئێستای کازمی بەرامبەر بەلەشکرکێشی تورکیا، بەپێچەوانەی ساڵی 2016 ەوە زۆر لاوازە. تاکە هەڵوێستی کازمی لەبەرامبەر لەشکرکێشی ئەمجارەی تورکیا، تەنها بانگهێشتکردنی باڵیۆزی تورکیا بووە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عیراق و پێشکەشکردنی ناڕەزایی نامەیەکی ئاسایی، ئەمەش تابڵێیت هەڵوێستێکی لاوازە بەرامبەر بەو ئەجێندا ترسناکەی تورکیا کە لەعیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە هەیەتی. ئەوەی هەستی پێدەکرێت چ حکومەتی هەرێمی کوردستان و چ حکومەتی بەغداد، هیچ کاردانەوەیەکی بەهێزیان بەرامبەر بەم لەشكرکێشیەی تورکیا نەنواندووە، لەکاتێکدا دەبوایە ئەوان بەوپەڕی هێزو توانایانەوە دژی ئەم لەشکرکێشییە بوەستانەیەتەوە، هەرچەندە هەڵوێستی حکومەتی بەغداد لەهی هەولێر باشترە. دوا قسە کازمی خۆی باش دەزانێت کە هیچ کاتێک تورکیا دۆستی عێراق نەبووە، ئەوەتا ئەمڕۆ بەئاشكرا بەناوی دژایەتیکردنی پەکەکەو تیرۆرەوە، بەشێکی گەورەی خاکی عێراقی داگیرکردووە، هەروەها ئاوی رووباری دیجلەو فوراتی نیمچە وشککردنێک کردووەو جەنگی ئاو لەگەڵ عێراق دەکات، لەهەمووشی خراپتر ئەوەیە تورکیا لەپشتگیریکردنی سوننە توندڕەوەکانی عێراق بەردەوامە، هەروەها باسی نەخشەی تورکیای گەورە دەکات، کە بەشێکی زۆری خاکی عێراق دەگرێتەوە. هەموو ئەمانەش لەسیاسەتی دەوڵەتێکی دۆست ناوەشێتەوە، بگرە زیاتر لەسیاسەتی دەوڵەتێکی دوژمن دەچێت. دیارە هێشتا زووە تەواوی هەڵوێستی کازمیمان لەبارەی تورکیا بۆ روون بێتەوە، چونکە تەمەنی کابینەکەی کەمە، بەڵام هیوادارین لەداهاتوودا لەبەرامبەر تورکیادا بەم شێوە لاوازە نەبێت، دەنا تورکیا هەنگاوی ترسناکتر دەنێت. سەرچاوەکان: التدخل التركي ومحاذير الوقوع في الأجندات الطائفية. سایتی ئیلاف. السبت 09 يناير 2016 - الکاظمی: حریصون علی تطویر العلاقات مع ترکیا. سایتی ئەنادۆڵی تورکیا بەشی عەرەبی. 9/5/2020 تركيا تواصل انتهاكاتها.. كوماندوز يتوغل شمال العراق. سایتی العربیة. 17 يونيو 2020
نه‌وزاد ساڵح به‌رده‌وامى له‌شکرکێشى تورکیا بۆ ناو خاکى باشوورى کوردستان و تۆپبارانکردن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بووه‌ته جێگه‌ى نیگه‌رانى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان و داواى یه‌کڕیزى و ته‌بایى له‌سه‌رکردایه‌تى سیاسى ده‌کرێت به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا. به‌شێک له‌پارته سیاسییه کوردییه‌کانى باکورو رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا داوا له‌سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد ده‌که‌ن هه‌ڵوێسته‌کانیان یه‌کبخه‌ن له‌پێناو پاراستنى کورد له‌هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان. حه‌سه‌ن ره‌حمان په‌نا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه (رێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران) له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ئه‌مه یه‌که‌م جارنیه ئێران تۆپبارانی ئه‌و سنورانه بکات، له‌کاتی سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و عوسمانییه‌وه بۆردومانمان ده‌که‌ن». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد کێشه‌ی ناوخۆ له‌ئێراندا زۆره‌و کاردانه‌وه‌ی دۆخه ناهه‌موارو ئابوریه‌که‌ی ئێرانه که له‌م ماوه‌یه‌دا (28) ته‌قینه‌وه له‌ناو ئێران‌دا روویانداوه، وتیشى:»ئێران و تورکیا کاردانه‌وه‌و کێشه ناوخۆییه‌کانیان به‌ده‌ره‌کی ده‌که‌ن و دێن له‌ده‌ره‌وه‌ى سنورى وڵاته‌کانیان تۆپباران و له‌شکرکێشى ده‌که‌ن». حه‌سه‌ن ره‌حمان په‌نا داواى له‌سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد کرد له‌هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان هه‌ڵوێست و ده‌نگه‌کانیان یه‌کبخه‌ن له‌پێناو پاراستنى کورددا. نوێنه‌ری پارتی ئازادی کوردستان (رۆژهه‌ڵات) له‌سلێمانی ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که له‌ئێستادا کورد له‌هه‌موو قۆناغه‌کانی تر پێویستی به‌یه‌کڕیزی و ته‌بایی هه‌یه. جوانشێر عیسا ره‌فعه‌تی نوێنه‌ری پارتی ئازادی کوردستان له‌سلێمانی وتى:» دوژمنانی کورد نه‌یانشاردووه‌ته‌وه که‌وتوویانه ئه‌گه‌ر کوردێک له‌ئه‌فریقا هه‌بیت بۆ له‌ناوبردنیان هیچ کات ناوه‌ستین، به‌ڵام ئێمه ئه‌گه‌ر هه‌ر کوردێک له‌هه‌ر شوێنێک بێت به‌هه‌موو هێزو توانایه‌کمانه‌وه پاڵپشتی و پارێزگاری له‌گیانی ده‌که‌ین». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌ئێستادا کورد له‌هه‌موو قۆناغه‌کانی تر پێویستی به‌یه‌کڕیزی و ته‌بایی هه‌یه« راسته لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌ڕووی فکری و هزرییه‌وه جیاوازی تایبه‌تیمان هه‌یه، به‌ڵام کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌تا نه‌گات به‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هیچ کاتێک به سه‌روه‌ری ناگات و ناتوانێت مافه‌کانی خۆی مسۆگه‌ر بکات». نوێنه‌ری پارتی ئازادی کوردستان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو هه‌ندێک لایه‌نى سیاسى کورد هه‌یه پێیانوایه کورد ده‌توانێت له‌چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دیموکرات و فیدراڵ‌دا مافه‌کانی مسۆگه‌ر بکات به‌ڵام «ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نین». جوانشێر عیسا ره‌فعه‌تی ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌داوایان له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵات کردووه هێزه‌کانی خۆیان ته‌رخان بکه‌ن له‌ناو ئه‌و سوپایه‌دا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ دوژمنی کورد. ژنان رۆڵى سه‌ره‌کییان هه‌بووه له‌به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێزه‌کانى تورکیادا له رۆژئاڤاى کوردستان و وه‌ک نوێنه‌ری نوێنه‌رایه‌تی خۆسه‌ری باکوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا باسى ده‌کات خوێنى نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان له یه‌ک خه‌نده‌قدا تێکه‌ڵ بووه. نۆرشه‌ن حسین، نوێنه‌ری نوێنه‌رایه‌تی خۆسه‌ری باکوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌هاوڵاتى وت:» رێڤه‌به‌ری خۆسه‌ر رۆڵێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی بینیوه له‌و میرات و په‌روه‌رده ئازادیه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازاد له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌و په‌روه‌رده‌ی ژیانکردنی رێبه‌ر ئاپۆ که‌وه‌ک خوێندنگه‌یه‌ک بووه‌و ئاماده‌بوونێکی باشی ژنان هه‌یه بۆ به‌رخودان و تێکۆشان له‌هه‌مبه‌ر بوونی تیرۆریستى جیهانی که‌کچان و ژنان له رۆژئاڤا چۆن به‌رپه‌رچی سوپای فاشیزمی تورکیایان داوه‌ته‌وه«. نۆرشه‌ن حسین باسى له‌وه‌شکرد به‌شداری مه‌سیحی و ئاشوری و عه‌ره‌ب زۆر روونه‌و گه‌لێک شه‌هیدی ئه‌رمه‌ن سریانی و مه‌سیحی و عه‌ره‌ب له هێزه‌کانی سوریای دیموکرات‌دا هه‌یه« خوێنی شه‌هیدی عه‌ره‌ب و کورد‌و ئاشوری و سریان و ته‌نانه‌ت تورکمانیش له رۆژئاوای کوردستاندا له‌یه‌ک خهندهقدایه، له‌شه‌ڕی سه‌رێکانی و عه‌فریندا خێڵی عه‌ره‌به‌کان به‌شداربوون له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات‌دا». نوسه‌رێکى کورد له‌باشوورى کوردستان به‌پێویستى داده‌نێت لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا له‌به‌رانبه‌ر کێشه‌ى داگیرکارى و تواندنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ى کورد بڕوایان به‌یه‌کڕیزی نیشتمانی هه‌بێت. دانا به‌هادین نوسه‌ر، هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد کێشه‌ی کورد به‌گشتی بریتیه له‌سێ جۆر چه‌وساندنه‌وه که (داگیرکردن، پارچه‌پارچه‌کردن، تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه) له‌خۆى ده‌گرێت له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا، وتى:» پێویسته لایه‌نه ساسیه‌کان له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستاندا له‌به‌رامبه‌ر وه‌ڵام بۆ ئه‌م سێ کێشه‌یه بڕوایان به‌یه‌کڕیزی نیشتمانی هه‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی دیاریکردنی ستراتیجی سیاسی». ناوبراو وتیشى «له‌دوای سایکس بیکۆو سان ریمۆوه کوردستان پارچه پارچه‌کراوه له‌و قۆناغه‌دا مێژووی ماوه‌درێژی کورد کۆمه‌ڵێک جوڵه‌ی سیاسی هه‌بوون، ئه‌و جوڵه سیاسییانه راسته‌وخۆ وه‌ڵامی ئه‌و سێ کێشهیەیان داوه‌ته‌وه که‌قبوڵیان نه‌بووه داگیربکرێن و پارچه‌پارچه بکرێن». دانا به‌هادین ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌کات کێشه‌ی کورد به‌دروستبوونی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت، وتیشى:»ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین کانتۆنه‌کانی رۆژئاوا ئه‌زموونێکی نه‌ته‌وه‌یی نیه‌و دیموکراتیه، هه‌رێمی کوردستان ئه‌زموونیکی کوردستانی نیه و ئه‌زموونێکه له‌ناو سیستمێکی فیدراڵیدایه«. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد کێشه‌که ئه‌وه‌یه له‌م ناوچه‌یه‌دا عه‌ره‌ب و فارس و تورک به‌رچاویان روونه‌و ده‌زانن چۆن سیاسه‌ت بکه‌ن، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد له‌هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان به‌رچاوی روون نیه و نازانێت چی ده‌کات. ئه‌و به‌پێویستى ده‌زانێت کورد کۆده‌نگی نیشتمانی هه‌بێت له پێناوی سه‌ربه‌خۆبوونى کوردستاندا. وتیشى:»سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان ببێته ستراتیژ له‌سه‌ر ئاستی سه‌رکردایه‌تی، له‌سه‌ر ئاستی خه‌ڵک ببێت به‌ڕای گشتی».
ئارێز خالد توێژه‌رو لێکۆڵه‌رێکى ئه‌مه‌ریکى و به‌ریتانى باسى مامه‌ڵه‌کانى تورکیا ده‌که‌ن لههاوکارى کردنى تیرۆریستان و بڵاوکردنه‌وه‌ى توندڕه‌وى و ده‌ڵێن:» پێویسته تورکیا بکرێته لیستى تیرۆره‌وه‌و ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا بهپهیوهندییهکانیاندا له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌دا بچنه‌وه«. مایکڵ رۆبن توێژه‌رى ئه‌مریکى داواده‌کات ئه‌مریکا پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) له‌لیستى تیرۆرى وڵاته‌که‌یدا ده‌ربکات و ده‌ڵێت:»تورکیا شایانى ئه‌وه‌یه بکرێته لیستى تیرۆره‌وه«. له‌چاوپێکه‌وتنێکى تایبه‌تى ئاژانسى نۆرس پرێسدا، مایکڵ رۆبن، ره‌هه‌نده‌کانى پێشنیازه‌که، تواناى جێبه‌جێکردنى و کاریگه‌رییه‌کانى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا به‌مه‌له‌فى سورییه‌وه روونکردووه‌ته‌وه. مایکڵ رۆبن له‌باره‌ى هێشتنه‌وه‌ى په‌که‌که له‌لیستى تیرۆرى ئه‌مریکا بهئاژانسهکهى وتووه «پێویسته ئه‌مریکا دووباره هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌وه بکات که په‌که‌که‌ى خستووه‌ته لیستى تیرۆرى وڵاته‌که‌یه‌وه، چونکه تورکیا ده‌وڵه‌تێکى پاڵپشتیکاره له‌تیرۆر». هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: »پۆلێنکردنى تورکیا له‌ڕیزى تیرۆریستان له‌تورکیا زیاتر ده‌وه‌شێته‌وه، نه‌ک لهپارتى کرێکارانى کوردستان، هێزه‌کانى ئه‌ردۆغان چوبێتنه هه‌ر ناوچه‌یه‌که‌وه ئه‌و شوێنه بووه بهپهناگهى تیرۆریستان». مایکل رۆبن له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا باسى ئه‌وه ده‌کات کهپۆلێنکردنى حه‌ماس له‌غه‌ززه و داعش له‌عێراق و سوریا به‌گروپى «تیرۆریستى شایسته‌یه«، به‌ڵام ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى که «تورکیا ده‌یداته پاڵ په‌که‌که به‌وه‌ى داعش هاوبه‌شى په‌که‌که‌یه ناڕه‌وایه«، چونکه په‌که‌که تائێستا کارێکیان ئه‌نجامنه‌داوه کهئهمریکییهکان پێى شهرمهزارببن. توێژه‌ره ئه‌مریکییه‌که باسى له‌وه‌ش کردووه ‹›کورده‌کانى سوریا نه دوژمنن و نه تیرۆریستن، چونکه ئه‌وان هاوبه‌شى ئه‌مریکییه‌کان بوون له‌جه‌نگى دژ به توندوتیژیدا له‌سوریا و یه‌ک ئامانجیان هه‌بووه ئه‌ویش له‌ناوبردنى توندوتیژى و داعش بووه، به‌ڵام تورکیا به‌پێچه‌وانه‌وه پاڵپشتى و هاوکارى تیرۆریستانى کردووه«. مایکڵ رۆبن وتووشیه‌تی›› تورکیا چه‌ندین ساڵه زانیارى ناڕاست ده‌داته ئه‌مریکا سه‌باره‌ت بهپهکهکهو له‌ئێستادا ده‌بێت پێداچوونه‌وه به‌په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ تورکیا بکه‌ین و بشپرسین ئایا به‌ڕاستى تورکیا هاوپه‌یمانى ناتۆیه؟». سه‌باره‌ت به‌ناوچه‌ى ئارام که له‌سنورى نێوان سوریا‌و تورکیا دروستکراوه‌و تورکیا گروپه‌کانى خۆى تێیدا جێگیرکردووه، رۆبن وتوویه‌تی›› ئه‌و ناوچه‌یه‌ى که نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریکا جه‌یمس جێفرى له‌سوریا ناوى بردووه به‌ناوچه‌یه‌کى سه‌لامه‌ت، ئێستا بووه‌ته حه‌شارگه‌یه‌ک تیرۆریستان به‌تایبه‌ت له‌و کاته‌وه‌ى که تورکیا چوونه‌ته ناو ئه‌و ناوچه‌یه‌وه‹› باسى له‌وه‌ش کردووه که «جه‌یمس جێفرى رێگه‌ى به‌ئه‌ردۆغان داوه تاگۆڕانکارى له‌سروشتى جوگرافیایى سنوره‌کانى سوریادا بکات و له‌لایه‌ن تورکیاوه بهشێوهیەکى زۆر خراپ به‌کارده‌هێندرێت و ئه‌مه‌ش له‌سودى روسیا، ئه‌سه‌دو داعشدایه«. ‹› هه‌ر سه‌رۆکێکى نوێ بۆ ئه‌مریکا بێته ده‌سه‌ڵات ده‌بێت سیاسه‌تى ئێستا بگۆڕێت و پێچه‌وانه‌ى بکاته‌وه و پاڵپشتى کورد بکات و مامه‌ڵه‌ى ئێستا له‌گه‌ڵ تورکیا بگۆڕێت، چونکه کورده‌کان له‌ئێستادا هیچ هۆکارێک نادۆزنه‌وه تا جارێکى دیکه متمانه به‌ئه‌مریکا بکه‌نه‌وه«، رۆبن وا ده‌ڵێت. مایکل رۆبن، جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که ئه‌م شێوه سیاسه‌ته‌ى ئه‌ردۆغان له تورکیا په‌یڕه‌وى ده‌کات، ناهێڵێت تورکیا بهیهکپارچهیى له‌ده‌ستى ئه‌ردۆغان رزگارى بێت و پارچه پارچه‌بوونى تورکیاش ئه‌گه‌رێکى به‌هێزه،» له‌ئێستادا له‌تورکیا که‌س ناتوانێت له رێگه‌ى دادگا‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ربکات، چونکه سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه ده‌ستى بهسهداگیراوه که‌ئه‌وه‌یش ره‌جه‌ب ته‌یب ئهردۆغانهو تورکیا هێنده‌ى دورى فیشه‌کێک له‌قه‌یران و ئاژاوه‌وه نزیکه«. لێکۆڵه‌رێکى به‌ریتانى که له‌ڕێکخراوى ئینته‌رناشنالیست کهڕێکخراوێکى میدیایى سه‌ربه‌خۆیه باسى بێوه‌فایى ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر کوردانى ئه‌و دوو پارچه‌یه‌و بانگه‌شه چه‌واشه‌کارییه‌کانى تورکیا بۆ دیموکراسى ده‌کات. ڤانیسا برهید لێکۆڵه‌ر له‌ڕێکخراوى نیو ئینته‌رناشنالیست که ناوه‌نده‌که‌ى ده‌که‌وێته شارى ئۆکسفۆردى به‌ریتانیه‌وه، له‌دوایین لێکۆڵینه‌وه‌ى به‌ناوى (دووباره ناپاکی)، تایبه‌ت کردووه به‌هه‌ریه‌که له‌کوردانى سوریا‌و تورکیا. ڤانیسا لهلێکۆڵینهوهکهیدا باسى له‌وه کردووه که «ئه‌ردۆغان له بانگه‌شه‌کانى بۆ ناساندنى په‌که‌که وه‌ک گروپێکى تیرۆریستى سه‌رکه‌وتوو بووه‌و هه‌ریه‌که له‌ئه‌مریکا، یه‌کێتى ئه‌وروپا، ئوستورالیاو یابان ئه‌و گروپه‌یان خستووه‌ته لیستى تیرۆرى وڵاته‌که‌یانه‌وه«. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:» هاوسۆزى به‌شێکى زۆرى وڵاتان بۆ په‌که‌که‌و زانینى به‌هه‌ڵه‌دابردنى رای گشتى له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه، بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى هێشتا په‌که‌که به‌به‌هێزى بمێنێته‌وه‌و توانا لۆجستى و مرۆییهکانیشى په‌ره‌پێبدات که‌به‌رگرى له‌خۆیان ده‌که‌ن دژى ئه‌و رژێمهى ده‌یه‌وێت سه‌رکوتى ماف و ئازادى و دیموکراسییه‌ت بکات». سه‌باره‌ت به‌ده‌رهێنانى ناوى په‌که‌که له‌لیستى تیرۆرى به‌شێک له‌وڵاتاندا، برهید نووسیویه‌تی «هه‌وڵێکى زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن زۆربه‌ى وڵاتانه‌وه‌و داوایان کردووه په‌که‌که له‌لیستى تیرۆر ده‌ربهێندرێت و هه‌وڵبدرێت نێوه‌ندگیرى له‌نێوان حکومه‌تی تورکیا و په‌که‌که بکرێت تاگفتوگۆ بکه‌نه بنه‌ماى چاره‌سه‌رى کێشه‌کانیان». هه‌روه‌ها ئه‌و لێکۆڵه‌ره به‌ریتانیه ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که«هه‌ندێک له‌وڵاتان هێشتنه‌وه‌ى ناوى په‌که‌که له‌لیستى تیرۆردا به‌نادادپه‌روه‌رى ده‌زانن، چونکه هێشتنه‌وه‌ى په‌که‌که وه‌ک گروپێکى تیرۆریستى وا له‌تورکیا ده‌کات چه‌کى زیاتر بداته گروپه‌کانى پرۆ-تورکیا تا هێرش بکه‌نه‌سه‌ر کورده‌کان که له‌هه‌ر شوێنێک به‌دواى ئازادییدا ده‌گه‌ڕێن». سه‌باره‌ت به‌گفتوگۆکانى رابردووى نێوان حکومه‌تى تورکیا‌و په‌که‌که، ڤانێسا ئه‌وه‌ى روونکردووه‌ته‌وه‹›ئه‌و گفتوگۆیانه هیچیان نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام و ئه‌گه‌ر بڕیاربێت له‌داهاتوودا له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا گفتوگۆ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان بکرێت، ده‌بێت تورکیا سه‌ره‌تا ئه‌و (50) هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگرانه‌ى په‌که‌که کهدهستگیریکردوون ئازاد بکات له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى په‌که‌که که (20) ساڵه له‌لایه‌ن تورکیاوه زیندانیکراوه‌و ده‌بێت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى تورکیا ئاراسته‌ى گروپه‌که‌ى کردووه بیانکشێنێته‌وه«. هاوکات، پێشیوایه هه‌روه‌ک چۆن دادگاى باڵاى برۆکسل به‌فه‌رمى ئه‌وه‌ى راگه‌یاند که‌په‌که‌که گروپێکى تیرۆریستى نییه‌و نابێت هه‌ریه‌که له‌ئه‌مریکا، یه‌کێتى ئه‌وروپا، ئوستورالیاو یابان ببنه ئه‌ڵقه له‌گوێى قسه دژه‌کانى تورکیا به‌رامبه‌ر ئه‌و رێکخراوه، به‌ڵکو ده‌بێت پێداچوونه‌وه به‌و دۆسییه‌یه‌دا بکه‌ن چونکه«تورکیا هاوکارو هه‌ماهه‌نگى گروپه تیرۆریستیه‌کان بووه‌و په‌که‌که دژى تیرۆر قوربانى داوه«.
شاناز حه‌سه‌ن جوتیاران نیگه‌رانن له ساغنه‌بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کانیان و رایده‌گه‌یه‌نن به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌روبوومه‌که‌یان ساغ نابێته‌وه‌و ده‌بێته زه‌ره‌ر لێى ناکه‌نه‌وه‌و نایخه‌نه بازاڕه‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه که‌رتى کشتوکاڵ ته‌نیا به‌رپرسیاریه‌تیه‌که ناکه‌وێته سه‌ر وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ، به‌ڵکو وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى و وه‌زاره‌تى پلاندانان و ناوخۆ و وه‌به‌رهێنان و دارایى و ئه‌مانه هه‌مووى به‌رپرسن. له‌شه‌شى ئه‌م مانگه‌دا ژماره‌یه‌ک له جوتیارانى پارێزگاى هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌و وه‌ک ناڕه‌زایى ده‌ربڕین له‌به‌رانبه‌ر ساغنهبوونهوهیدا به‌رهه‌مى ته‌ماته‌که‌یان فڕێدایه سه‌ر زه‌وى و داواى راگرتنى هاورده‌کردنى به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کان و به‌تایبه‌ت ته‌ماته‌یان کرد بۆ ناو هه‌رێمى کوردستان. ئه‌و جوتیارانه رایانگه‌یاند به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کانیان پاره‌ناکات و زیانێکى زۆریان به‌رده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر حکومه‌ت رێگه چاره‌یه‌کیان بۆ نه‌دۆزێته‌وه، له‌کاتێکدا نرخى کیلۆیه‌ک ته‌ماته (70) دیناریان بۆ ده‌کات. شێخ جه‌مال کربچنهیى، ساڵانێکى زۆره پیشه‌ى کارى کشتوکاڵییه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد ئه‌و کێشەیە تازه نیه‌و زۆر ده‌مێکه به‌رده‌وامه‌و هیچ گرنگى نه‌دراوه به به‌رهه‌مى کشتوکاڵى، بۆیه ئه‌م کێشانه که‌ڵه‌که بوون و له‌م قه‌یرانه‌دا کێشه‌کان بوونه زیانێکى زۆر له‌سه‌ر جوتیاران. ئه‌و جوتیاره باس له‌وه ده‌کات له‌کاتى سه‌رده‌مى به‌عسدا به‌رهه‌مى زۆر هه‌مه‌جۆریان چاندووه وه‌ک توتن و په‌موو و زۆر شتى تر که‌کارگه هه‌بووه‌و سودى لێوه‌رگیراوه، به‌ڵام له‌ئێستادا حکومه‌ت هیچ هاوکاریى جوتیاران ناکات. شێخ جه‌مال نۆ به‌یتى هه‌یه‌و چوار به‌یتى کردۆته به‌رهه‌مى ته‌ماته‌ى جۆراوجۆر، زیاتر له 30 جۆر ته‌ماته‌ی تێدا چاندووه، باس له‌وه‌ده‌کات ساڵانه دوو جۆر به‌رهه‌میان هه‌یه، جۆرێکیان کشتکوکاڵیهو جۆره‌که‌ى دیکه ئاژه‌ڵداریه. وتیشى « رۆژانه (200) بۆ (250) ته‌ن به‌رهه‌مى ته‌ماته پێداویستى بازاڕه‌کانى سلێمانیه، به‌ڵام هه‌ر رۆژه‌ى (500) ته‌ن ته‌ماته ده‌چێته عه‌لوه‌کان ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه، ده‌بێته زه‌ره‌ر به‌سه‌ر جوتیارهکهوهو له‌بازاڕدا ساغ نابێته‌وه، بۆیه ئێستا ئێمه هه‌ر لێى ناکه‌ینه‌وه«. شێخ جه‌مال هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد له‌ناوچه‌ى سلێمانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کشتوکاڵ و به‌گشتى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ به‌رپرسه له‌ساغکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى کشتوکاڵى، که پلانیان نیه. شێخ جه‌مال وتیشى «کێشه‌ى ئێمه ته‌نیا به‌رهه‌مى ته‌ماته نیه، به‌ڵکو له‌زۆربه‌ى به‌رهه‌مه‌کانى دیکه‌شدا کێشه‌مان هه‌یه، به نموونه به‌رهه‌مى گه‌نم که بڕێکى زۆر که‌ممان لێوه‌رده‌گیرێت وایانکردووه خه‌ڵک توانا‌و تاقه‌تى به‌رهه‌مى کشتوکاڵى نه‌مێنێت». له‌باره‌ى جۆرى ته‌ماته‌وه ئه‌و جوتیاره ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو ئه‌و تهماتهیەى ئه‌وان بۆ دوو شت به‌کارده‌هێنرێت، بۆ خواردن یان بۆ دۆشاو، ئه‌گه‌ر بۆ دۆشاو بێت کارگه‌که یان حکومه‌ت تۆوه‌که‌یان بداتێ ئه‌وان ده‌توانن ئه‌و جۆره به‌رهه‌مبهێنن که بۆ دۆشاو گونجاو بێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و کارگه‌ى دۆشاوانه گره‌نتى ئه‌وه‌یان پێبده‌ن که به‌رهه‌مه‌کانیان بۆ ساغبکه‌نه‌وه. ئه‌م جوتیاره وتیشى «به‌رهه‌مى ته‌ماته‌و به‌رهه‌مى دیکه‌شمان هه‌یه که لێى ناکه‌ینه‌وه، چونکه من پاره‌ى کرێکارى لێبده‌م و بیگوازمهوهو له‌بازاڕدا ساغ نه‌بێته‌وه، ده‌بێته دوو زه‌ره‌ر به سه‌ر ئێمه‌ى جوتیاره‌وه«. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه «له‌ئێستادا کێشه‌ى ته‌ماته‌یان به‌کارگه‌ى دۆشاوى ته‌ماته‌که چاره‌سه‌ر کردووه، به‌ڵام کێشه گه‌وره‌که لێره به‌دواوه دێته کایه‌وه که به‌رهه‌مى زۆرى ته‌ماته‌و شوتى پێنجوێن پێده‌گات ئه‌و کات بازاڕ به ته‌ماته ده‌شاردرێته‌وه«. ناوبراو باسى له ساغکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کانیان کرد له‌ساڵانى پێشوودا، وتى «له خوارووى به‌غداو ناوچه‌کانى جنوبه‌وه ساڵان خۆیان ده‌هاتن به‌رهه‌مه‌که‌یان له باخه‌که‌دا ده‌کڕى و ده‌یانبرد به‌و شێوه‌یه به‌رهه‌مه‌کانمان ساغدهبۆوه به‌ڵام حکومه‌تى خۆمان کێشه گه‌وره‌که‌ى دروستکردووه هیچ گرنگى به‌به‌رهه‌مى خۆمان نه‌داوەو بودجه‌یه‌کى بۆ دیارینه‌کراوه«. سه‌عید عه‌زیز، پسپۆرى بوارى باخدارى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «کێشه‌ى که‌رتى کشتوکاڵ کێشه‌یه‌که له‌دروستبوونى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه هه‌ر هه‌یه‌و نازانرێت که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، بۆیه ته‌نیا به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت حکومه‌ت له‌پاڵ پلانى نه‌وتدا په‌ره به‌که‌رتى کشتوکاڵیش بدات چونکه ناتوانرێت به‌ته‌نیا پشت به‌که‌رتى نه‌وت ببه‌سترێت، چونکه نه‌وت کۆتایى دێت، به‌ڵام کشتوکاڵ که‌رتێکى به‌رده‌وام زیندووه«. ناوبراو باسى له‌وه‌کرد به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه کاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر به‌رهه‌مى جوتیاران هه‌بووه، ئه‌مساڵ نه‌توانراوه وه‌ک پێویست به‌رهه‌مه‌کان بنێردرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام کێشه‌ى سه‌ره‌کیش حکومه‌تى عێراقییه که ده‌بێت ئێمه بۆ هه‌موو به‌رهه‌مێک پشت به ره‌زامه‌ندى ئه‌وان ببه‌ستین ئینجا بنێردرێته ده‌ره‌وه که‌ئه‌مه‌ش دیسان بۆته کێشه‌ى به‌رده‌م به‌رهه‌مى ئێمه‌و وایکردووه زیان به‌جوتیاران بگه‌یه‌نرێت». ئه‌م پسپۆره جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که پێویسته«بۆردێکى ناوه‌ندى و زانستى هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى کێشه کشتوکاڵیه‌کان». له‌باره‌ى قسه‌ى وه‌زیرى کشتوکاڵه‌وه که به‌رهه‌مى ته‌ماته‌ى ناوخۆ بۆ دۆشاو نابێت وتى «راسته ته‌ماته‌ى کوردى ئاوى زۆره، بۆیه له‌ڕووى ئابورییه‌وه تێچوى زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام ده‌کرێت جۆرى به‌رهه‌مه‌که به‌پێى شێوازى به‌کارهێنانى رێکبخرێت، بۆ نموونه ته‌ماته بۆ دۆشاو جیاوازه وه‌ک لهساص یان ته‌ماته بۆ خواردن بهفرێشى یان زۆر شتى دیکه«. له‌باره‌ى که‌رتى تایبه‌تیشه‌وه وتى» به‌داخه‌وه بازرگانه‌کانیش که‌متر لا له‌که‌رتى کشتوکاڵى ده‌که‌نه‌وه، چونکه داهاته‌که‌ى خێرا نیه‌و کاتى ده‌وێت، به‌ڵام که به‌رهه‌م هات درێژخایه‌نه، بۆیه ده‌کرێت بازرگانه‌کانیش هاوکاربن بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى کشتوکاڵى و پشگیرى جوتیاران بکه‌ن». سه‌عید عه‌زیز پێشنیار ده‌کات بۆ حکومه‌ت که ده‌بێت پشتگیرى جوتیاران بکات و سه‌رپه‌رشتى جوتیاران بکرێت له‌گه‌ڵ سه‌ندیکای جوتیاران و یه‌کێتى جوتیاران که‌ناوچه کشتوکاڵییه‌کان به‌ش بکرێت به‌پێى پێداویستى و به‌کارهێنانى له‌ناوخۆدا. ئاواره حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ، له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» وه‌زیرى کشتوکاڵ له‌گه‌ڵ کارگه‌کانى دۆشاوى ئاوه ته‌ماته‌ى کۆکردووه‌ته‌وه‌و داوایلێکردوون، که ده‌ستبه‌کاربن. وتیشى» لهیهکەم ساڵدا حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ تۆوه ته‌ماته‌ى هێنا له‌کارگه‌کانى وه‌رگرتووه‌و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کى هه‌رێمدا چاندوویه‌تى له‌ده‌شتى هه‌ولێرو گه‌رمیان و شاره‌زورو گرجان تاقیکراوه‌ته‌وه‌و ئه‌مساڵ چێندراو سه‌رکه‌وتوو بوو، دەبێ ساڵى داهاتوو دابه‌شبکرێت به‌سه‌ر به‌شێکى جوتیاراندا بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى بهێنن و له‌به‌رامبه‌ردا گرێبه‌ست بکرێت له‌گه‌ڵ کارگه‌کانداو لێیان بکڕدرێته‌وه«. حسێن حه‌مه که‌ریم، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» وه‌ک چاره‌سه‌رێکى لاوه‌کى و کاتیی بۆ کێشه‌ى ته‌ماته خاوه‌نى کارگه‌ى هه‌ریر به‌رهه‌مى ته‌ماته وه‌رده‌گرێت و له عهمارهکانى خۆیاندا هه‌ڵیده‌گرن و ئێستا رۆژانه (20)ته‌ن ته‌ماته وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت هاوسه‌نگیه‌ک دروست بکرێت لهبازاڕداو جوتیاران زیان نه‌که‌ن». وتیشى» لەم وه‌رزە کە وەرزى پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مه‌کانه، به‌رهه‌مى خوارووى عێراقیش به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌ڕوات، بۆیه له‌ڕێگه‌ى بازرگانه‌کانه‌وه وه‌ک چاره‌سه‌رێکى کاتیى کار بۆ ساغکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کان ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک به‌رهه‌مى ته‌ماته ئه‌وه روونه‌داته‌وه و بازاڕى بۆ بدۆزینه‌وه«. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ باسى له‌پلانى کارکردنى خۆیان کرد‌و وتى»له‌پلانى وزارى خۆماندایه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین به‌رهه‌مه‌کان چۆن به‌بازاڕ بکه‌ین و چۆن به‌پیشه‌سازى بکرێت، بۆیه له‌ڕێگه‌ى که‌رتى تایبه‌ته‌وه به‌هاوکارى کۆمپانیاکان که‌شوێنى هه‌ڵگرتنى به‌رهه‌مه‌کانیان هه‌یه به‌رهه‌م له‌جوتیاره‌کان وه‌رده‌گرنه‌وه‌و هه‌ڵیده‌گرن و به‌پێى کوالێتى جیاده‌که‌نه‌وه‌و هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌شى ده‌که‌ن و له‌ناوخۆشدا به‌پێى پێویستى رێکى ده‌خه‌نه‌وه«. وتیشى «کارێکى دیکه‌مان له‌گه‌ڵ که‌رتى تایبه‌ت به‌پیشه‌سازیکردنى به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کانه که ئه‌و پرۆژانه بچنه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه ئه‌رکه له‌سه‌ر ئێمه به‌رهه‌مه‌کان بپارێزین، بۆ نموونه که دۆشاوى ته‌ماته له‌ناوخۆدا به‌رهه‌مهات و له‌پێداویستى خۆمان زیادبوو، ده‌بێت کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین باج بکه‌ینه سه‌ر هاورده‌کردنى بۆ ئه‌وه‌ى له‌ده‌ره‌وه دێت تا له‌و رێگه‌یه‌وه به‌رهه‌مى ناوخۆ زیادبکه‌ین و بیپارێزین». حسێن حه‌مه که‌ریم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه « خوازیارین له‌ساڵى داهاتوو ئه‌و کێشانه‌ى ئێستا هه‌مانه نه‌یه‌ته‌وه رێگه‌مان، به‌ڵام که‌رتى کشتوکاڵ ته‌نیا به‌رپرسیاریه‌تیه‌که‌ی ناکه‌وێته سه‌ر وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ به‌ڵکو وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى و وه‌زاره‌تى پلاندانان و ناوخۆ و وه‌به‌رهێنان و دارایى و ئه‌مانه هه‌مووى به‌رپرسن و پێکه‌وه ده‌توانین کار بۆ په‌ره‌پێدانى به‌رهه‌مى کشتوکاڵى بکەین». ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد» له‌ئێستاشدا به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌تین بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مه‌کانى دیکه ئه‌م گرفته دووباره نه‌بێته‌وه«.
ئارێز خالید «خه‌ڵکانێک هه‌ن له‌یاسا ده‌رچوون و ته‌حه‌داى ده‌سه‌ڵاتى یاسایى و هێزه ئه‌منییه‌کانیش ده‌که‌ن و شوێن و ناونیشانیشیان ئاشکرایه، هه‌ڕه‌شه‌کردن و موشه‌ک ئاراسته‌کردنى باڵیۆزخانه‌ى وڵاتان له‌نمونه‌ى کاره‌کانیانه، له‌کاتێکدا هێزه ئه‌منییه‌کان ته‌نیا بینه‌رى ئه‌و دیمه‌نانه‌ن، ئه‌و گروپانه ئێستا به‌خانه‌ى کاتیۆشا ناسراون و گومان ده‌که‌م له‌داهاتوودا کاره‌کانیان خراپتر بێت». ئه‌مه دوایین قسه‌ى هیشام هاشمى شاره‌زاى بوارى ئه‌منى و ستراتیجى بوو که 6ى ئه‌م مانگه له‌چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌فزیۆنیدا به‌م شێوه‌یه باسى گروپه چه‌کداره‌کانى عێراقى کرد‌و دواى ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ش چه‌ند چه‌کدارێک به‌دوو ماتۆڕسکیله‌وه ته‌قه‌یان لێکردو دواى گه‌یاندنى به نه‌خۆشخانه‌ى (ئیبن نه‌فیس)، به‌هۆى سه‌ختى برینه‌که‌یه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا. کوژرانى هیشام هاشمى کاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى به‌دواى خۆیدا هێناو مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند››هاشمى یه‌کێک بووه لهبونیادنهرانى بۆچوونه‌کان له‌وڵاتدا، بۆیه به‌ڵێن ده‌ده‌ین ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌ستیان لهڕووداوى کوژرانى هاشمیدا هه‌بووه ده‌ستگیریان ده‌که‌ین و ده‌یانده‌ینه دادگا››. هاوکات به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌تویتێکدا نووسیویه‌تی›› کوشتنى هاشمى له‌لایه‌ن که‌سانى له‌یاساده‌رچوو کارێکى قێزه‌ونه‌و لایه‌نى که‌م ئه‌رکى ئێمه‌یه تاوانباران ده‌ستگیربکه‌ین و بیانده‌ینه دادگا››. له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستانیش نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم رایگه‌یاند›› ئیدانه‌و شه‌رمه‌زارى ئه‌و رووداوه ده‌که‌ین و داوا ده‌که‌ین به‌زووترین کات ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و رووداوه بدۆزرێنه‌وه.›› هیشام هاشمى ساڵى ١٩٧٣ له‌به‌غدا له‌دایکبووه، ده‌ستى کردووه به‌لێکۆڵینه‌وه له‌گروپه ئیسلامییه ئوسوڵى و توندڕه‌وه‌کان، هاشمى یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ى زۆرترین توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر گروپه چه‌کدارییه جیاوازه‌کانى عێراق کردووه، که‌دوایین توێژینه‌وه‌ى تایبه‌ت بووه بهناکۆکییهکانى ناو حه‌شدى شه‌عبى و لهسنورلادانى حزبوڵاى عێراقی، هاوڵاتى به‌شێک له‌و توێژینه‌وه‌یه بڵاوده‌کاته‌وه. ناکۆکى له‌نێوان ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبی لێکۆڵینه‌وه‌ی: هیشام هاشمی ململانێکانى نێو حه‌شدى شه‌عبى له‌نێوان دوو ره‌وتدا که له‌ڕووى فیقهییه‌وه دابه‌شبوون زه‌ق بووه‌ته‌وه‌و به‌ڕوونى ده‌بینرێت، که‌یه‌کێکیان بهڕابهرایهتى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس که ئه‌ڵقه له‌گوێ و په‌یڕه‌وکارى عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵاى ئیسلامى ئێران وه‌رده‌گرت و ئه‌وى دیکه‌شیان تێکه‌ڵه‌یه‌که له‌و لایه‌نانه‌ى که وابه‌سته‌ن به عهتهباتهکان و عه‌لى سیستانییه‌وه. حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕووى ئاڵا‌و ناو‌و ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندییه‌وه له‌ساڵى ٢٠١٨ خراوه‌ته پاڵ پێکهاته‌ى شیعه، له (٦٧¬) گروپى شیعه، (٤٣) گروپى سوننه و نۆ گروپى سه‌ر بهکهمینهکان پێکدێت که‌ده‌که‌ونه ناوچه‌کانى باشورى عێراق، ده‌کرێت ئه‌م گروپانه له‌ڕووى پهیڕهویکردنیان لهفیقهى مه‌زهه‌بییه‌وه دابه‌شبکرێن بۆ (٤٤) گروپى په‌یڕه‌وکار لهخامنهییو (١٧) گروپى په‌یڕه‌وکار لهسیستانی، شەش گروپى په‌یڕه‌وکار لهمهرجهعهکانى تر‌ى شیعه له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ى عێراق. تواناى مرۆیى هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى (١٦٤) هه‌زار کارمه‌ندو هێزى شه‌ڕکه‌رو لۆجستى ده‌بێت و به‌یاساى ژماره ٤٠ى ساڵى ٢٠١٦ ده‌پارێزرێن و پشت بهپهیکهرێکى رێکخراوه‌یى ده‌به‌ستن که چه‌ند فه‌رمانێکى دیوانیى له‌ساڵى ٢٠١٩دا بۆى دانراوه، ئه‌وانیش فه‌رمانه‌کانى ژماره (٢٣٧ و ٣٢٨و ٣٣١)ن، جگه له‌مانه‌ش ژماره‌ى تواناى مرۆیى سه‌ر به‌پێکهاته‌ى شیعه نزیکه‌ى (١١٠) هه‌زار که‌سن، پێکهاته‌ى سوننه‌ش نزیکه‌ى (٤٥) هه‌زار که‌سه‌و که‌مینه‌کانیش نزیکه‌ى (١٠) هه‌زار که‌سن. تواناى مرۆیى حه‌شدى وه‌لائی (ئه‌وانه‌ى گوێڕایه‌ڵییان بۆ رابه‌رى باڵاى ئێران هه‌یه) (٧٠) هه‌زار که‌سه‌و حه‌شدى مهرجهعیهتهکانى تر‌و هێزه‌کانى سه‌رایاى سه‌لام نزیکه‌ى (٥٠) هه‌زار که‌سه. فه‌رمانى دیوانیی ساڵى 2019، حه‌شدى دابه‌شکردووه به‌سه‌ر چه‌ند لیوایهکداو ژماره‌ى لیواکان (٦٤) لیوایهو دابه‌شکراون به‌سه‌ر هه‌شت میحوه‌رى فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبیدا و قهدهغهشکراوه ئه‌و لیوایانه ئاڵا‌و ناوى گروپه‌کانى خۆیان. ئه‌و لایه‌نانه‌ى ناکۆکییان هه‌یه: ناکۆکییه‌کان رۆژبه‌ڕۆژ زیاتر ده‌بن به‌تایبه‌ت له‌نێوان هه‌ریه‌که له‌یه‌که‌ى عه‌باسى شه‌ڕکه‌ر و ده‌سته‌ى سه‌ره‌کیدا به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تى وهلائیى حه‌شددا ، که یه‌که‌ى عه‌باس سه‌ر بهعهتهبهى عه‌باسین و عه‌لى سیستانى بهمهرجهعى عه‌قیده‌یى خۆیان ده‌زانن. مانگى دووی ٢٠١٨ بازنه‌ى ناکۆکییه‌کان تا ئه‌و راده‌یه فراوان بوو که ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى ئه‌وکاتى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى کۆمه‌ڵێک بڕیارى توندى ده‌رکرد تا فشاربخاته سه‌ر گروپه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به عهتهباتهکان له‌ڕووى دارایی‌و ئیدارییه‌وه. ناکۆکیه‌کانى نێوانیان زیاتر بوو، به‌جۆرێک مانگى سێى ٢٠١٨ سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ڕۆژنامه‌ى (العالم الجدید)ی وتبوو که سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى رابردوو کۆبوونه‌وه‌یه‌ک کراوه بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ى ئه‌و یاسایه‌ى که‌سه‌رۆک وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادى پێشکه‌شى کردبوو تایبه‌ت به‌دووباره رێکخستنه‌وه‌ى په‌یکه‌رى حه‌شدو فه‌رمانده‌کانى حه‌شدى شه‌عبیش به‌شداربوون تیایدا، له‌کاتى ئه‌و گفتوگۆیه‌دا ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس داواى له مه‌یسه‌م زه‌یدى فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى عه‌باس کردووه به‌گوێره‌ى یاسا نوێیه‌که‌ى حکومه‌ت، په‌یوه‌ندى فیرقهکهى له‌گه‌ڵ گروپى عهتهبه پیرۆزه‌کانى سه‌ر بهمهرجهعیهتى ئاینى ئه‌و عهتهباتانهدا بپچڕێنێت هه‌روه‌ک چۆن ئه‌و گروپانه‌ى که‌په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حزب‌و ره‌وته سیاسییه‌کانیان پچڕاندووه وه‌ک عه‌سائیبى ئه‌هل حهقو رێکخراوى به‌درو گروپه‌کانى تر، به‌ڵام ئه‌م پێشنیازه زه‌یدى توڕه کردووه‌و به‌ڕه‌هایى ره‌تیکردووه‌ته‌وه، به‌وپێیه‌ى عهتهبه پیرۆزه‌کان حزبى سیاسى نین و هه‌وڵه‌کانیشیان بۆ دهسهڵاتو به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردندا نییه، به‌ڵکو دامه‌زراوه‌ى سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تن و ئه‌و داواکارییه‌ى ئهبومههدیشى وه‌ک هه‌وڵێک بووه بۆ به‌رده‌وامیدان به‌پرۆسه‌ى پهراوێزخستنو دروخستنه‌وه‌ى لایه‌نه‌کانى سه‌ر بهمهرجهعیهتى باڵا له‌نه‌جه‌ف ناوبردووه به‌بیانووى ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوه‌تى ناکۆکن له‌گه‌ڵ ئاڕاسته‌ى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسدا که ناگونجێت له‌گه‌ڵ خواسته‌کانى به‌غدادو نه‌جه‌فدا. زه‌قبوونه‌وه‌ى کێشه‌ى نێوان عهتهباتهکان له‌گه‌ڵ ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسدا دواى ئه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا کهحهیدهر عه‌بادى قایلبوو به‌وه‌ى فه‌وجێکى فیرقه‌ى عه‌باس بخرێته‌سه‌ر سوپا‌و له‌ڕووى رێکخراوهییشهوه به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى ببه‌سرێته‌وه به‌وه‌زاره‌تى به‌رگرییه‌وه، ئه‌مه‌ش چاودێران‌و خه‌ڵکى سه‌ربازیى بهگوڕانکارییهکى ئه‌رێنى له‌حه‌شدى شهعبیو تێکه‌ڵبوونى له‌ناو ریزى هێزه فه‌رمییه‌کاندا وه‌سفیان ده‌کرد، به‌ڵام سه‌رکرده وه‌لائییه‌کان له‌ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبی، سه‌ریان سوڕمابوو لهپهرهسهندنهکانى نێوان حکومهتو گروپى سه‌ر به مه‌رجه‌عیه‌تى نه‌جه‌ف، ئه‌مه بووه هۆى سه‌ره‌تاى وێرانبوونى په‌یوه‌ندى نێوان عه‌ته‌به‌کان و گروپه وه‌لائییه‌کان. ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شد له‌مانگى ١٢ی ٢٠١٨‌دا بڕیارێکى فه‌رمى ده‌رکرد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى فیرقه‌ى عه‌باس له‌گه‌ڵ عه‌ته‌به‌ى عهباسیداو تێکه‌ڵبوونى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى حه‌شد لهفوراتى ناوه‌ڕاست به سه‌رکردایه‌تى لیواى خانه‌نشین عه‌لى حهمدانیو به‌فه‌رمانى راسته‌وخۆى موهه‌ندیس، ئه‌م بڕیاره‌ى موهه‌ندیس مه‌یسه‌م زه‌یدى فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى عه‌باسى توڕه‌کردو بووه‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ندین لێدوانى دژ بهموههندیس بدات و رهخنهکانیشى به‌و ئاراسته‌یه بوون که موهه‌ندیس لایه‌ندارى بۆ تاران و عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵاى ئێران‌دا کردووه. هه‌ر له‌ئه‌نجامى ئه‌و بڕیاره‌ى موهه‌ندیسدا، ئه‌حمه‌د سافى نوێنه‌رى عه‌لى سستانى له‌وتارى هه‌ینیدا وتی» ئینتیما بۆ فیرقه‌ى شه‌ڕکه‌رى عه‌باس ده‌بێت باجى هه‌بێت، به‌شێک له‌و باجه ئارامگرتن‌و سازش نه‌کردنه له‌سه‌ر بنه‌ماو ناسنامه‌و به‌هاکانمان.» ئه‌م وتاره‌ى ئه‌حمه‌د سافى به جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر قوڵایى ناکۆکى نێوان هه‌ردوولا لێکدرایه‌وه. سه‌باح ئه‌زیرجاوی، یه‌کێک له‌سه‌رکرده‌کانى که‌تائیبى ئیمام عه‌لى له‌لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا ناکۆکى نێوان گروپى عهتهبه پیرۆزه‌کان له‌گه‌ڵ هاوتاکانى له‌حه‌شدى شه‌عبى ئاشکراکرد، که ئه‌وه‌ش ناکۆکى ئیدارى و فیکری‌و عهقیدهیشه، وتبوشی» هه‌ندێک شه‌ڕکه‌ر هه‌یه عێراقین و له‌گه‌ڵ رژێمى سوریان و له‌م کۆتاییانه‌دا به‌شێکیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه عێراق، به‌ڵام ژماره‌یه‌کى تریان که چه‌ند هه‌زار که‌سێک ده‌بن هێشتا له‌سوریان و ناشزانین له‌کوێوه پاڵپشتى دارایى ده‌کرێن›› ئه‌م لێدوانه‌ى سه‌باح ئهزیرجاوى وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ هێزه‌کانى نوجه‌باو که‌تیبه‌کانى حزبوڵا، به‌درو خۆراسانى لێکدرایه‌وه که‌چه‌ند ساڵێکه به‌پاڵپشتى دارایى ئێران‌و سوریا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کى سوریا شه‌ڕ ده‌که‌ن و دارایى حه‌شدى شه‌عبى له‌عێراقیش خراوه‌ته خزمه‌تى ئه‌و گروپانه‌وه. ئه‌م گروپه دژبه‌یه‌کانه به‌شێوه‌یه‌کى مه‌رکه‌زى به‌حکومه‌ته‌وه بەستراونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌ڕووى پێدانى سه‌رچاوه‌ى دارایی‌و فیکره‌وه جیاوازن، به‌جۆرێک گروپه‌کانى به‌رگرى ئیسلامى که‌چه‌ند گروپێکن وا خۆیان ده‌بینن که له هه‌موو گروپه‌کانى تر زیاتر مافى دارایی‌و ئیمتیازاتیان هه‌یه ئه‌میش له‌به‌رئه‌وه‌ى لهدوای٢٠٠٣وه هاوشێوه‌ى به‌درو عه‌سائیبو که‌تیبه‌کانى حزبوڵاى عێراقى دژى بوونى ئه‌مریکا شه‌ڕى کردووه و نوێنه‌رایه‌تى هه‌ژموونى سه‌ربازى ئێران ده‌کات له‌ناو عێراقدا. هۆکارى ناکۆکییه‌کان: خراپى بارى دارایى سه‌رکردایه‌تى عه‌ته‌به‌ى لیواکانى حه‌شدى مه‌رجه‌عیه‌ت هۆکاربووه بۆ ئه‌وه‌ى کاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاستى لێوه‌شاوه‌ییان دروست بکات، که‌ئه‌مه‌ش هۆکاره بۆ تێکچوونى هاوسه‌نگیى له‌دابه‌شکردنى داهاتى حه‌شد به‌شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه له‌نێوان لیواکانى حه‌شدى وه‌لائیو لیواکانى تر‌ى حه‌شددا. بڕیاردان له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تى ئۆپراسیۆنه‌کانه‌وه له‌ده‌سته‌ى حه‌شددا شه‌فافیه‌تى تێدا نییه‌و سه‌رکردایه‌تى لیواکانى تر که به‌شدار نین له‌فه‌رمانده‌یى باڵادا بێبه‌ش ده‌بن لهدهرکردنى بڕیاره‌کان هه‌روه‌ک بێبهشیشیان ده‌که‌ن له‌ده‌ربڕینى بۆچونیان سه‌باره‌ت به‌پرسه جیاوازه‌کان و پێشنیازى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌کان. زانیارى تایبه‌تى بڕیاره‌کانى حه‌شدى شه‌عبى به‌که‌س نادرێت تادواى ده‌رچوونى بڕیاره‌که، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى راپۆرتێکه‌وه که له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆکى پێشووى ده‌سته‌که یان سه‌رۆک ئه‌رکانى ئێستای حه‌شده‌وه ئاماده‌ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش به‌س نییه‌و نابێته هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رکرده‌کانى تر‌ى لیواکان ئاگادارى ئه‌و بابه‌تانه بن که‌گفتوگۆیان له‌سه‌ر کراوه، که‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى دروستبوونى نایه‌کسانى له‌به‌شداریکردنى سه‌رکرده‌ى لیواکانى حه‌شدى مه‌رجه‌عیه‌ت له‌بڕیاره گرنگه‌کانى ده‌سته‌ى حه‌شددا به‌تایبه‌تیش له‌بڕیاره‌کانى رێکخستنى په‌یکه‌رى ده‌سته‌که‌دا. لیواکانى تر که وه‌لائى نین په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ى لیواى عهتهبهکاندا کردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بچنه ناو ئه‌وانه‌وه، له‌وانه‌شه بۆ پێکهێنانى رێکخراوێکى نوێ بێت له‌ژێر هه‌مان بۆچوونى یاسایی‌و دارایى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبیدا، چونکه به‌دیاریکراوى سه‌رایا سه‌لامو حه‌شدى سوننى هیچ به‌ره‌وپێشچوونێکى راسته‌قینه له‌و دامه‌زراوه‌یه‌دا نابینن و ده‌نگى حه‌شده مامناوهندییو بچووکه‌کانیش به‌شێوه‌ى پێویست نابیسرێت، ئه‌مه‌ش هاوسه‌نگیى له‌ناو ده‌سته‌ى حه‌شددا له‌ق کردووه. که‌سایه‌تییه ئاینییه مهرجهعییهکان داوایانکردووه ئه‌و سه‌رکردانه‌ى حه‌شد که وه‌لائى نین رۆڵى ناوه‌ندییان هه‌بێت له‌دووباره رێکخستنه‌وه‌ى پۆسته‌کانى په‌یکه‌رى رێکخراوه‌یی، به‌تایبه‌تى پۆسته‌کانى سه‌رکردایه‌تى باڵا، ئه‌مه‌ش له‌پێناو راستکردنه‌وه‌ى که‌موکورتییه‌کانى هاوسه‌نگى له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتى لیواو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه سه‌ره‌کییه‌کان، به‌تایبه‌تى له‌نێوان هه‌موو لیواکانى ده‌سته‌ى حه‌شدو پۆستى سه‌رۆکى ئه‌رکانى ده‌سته‌ى حه‌شد. سه‌رکردایه‌تى لیواى عهتهبهکانو سه‌رایا سه‌لام ره‌خنه‌یان لهبڵاوبونهوهى نووسینگه‌ى ئابورى سه‌ر به‌حه‌شدى وه‌لائی هه‌یه‌و داوایانکردووه لاببرێن، چونکه پێیان وایه ناکرێت به‌بیانووى ئه‌وه‌ى ئه‌و نووسینگانه نووسینگه‌ى لایه‌نى سیاسین و ناکه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتى حه‌شده‌وه، وایکردووه هیچ چاودێرییه‌کیان له‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌مه‌ش واده‌کات له‌داهاتوودا کاریگه‌رى خراپى بۆ سه‌ر پێگه‌و ناوبانگى حه‌شد هه‌بێت، هه‌روه‌ها ناشکرێت ئه‌م نووسینگانه له‌و ناوچانه‌دا بکرێنه‌وه که بهقوربانیدانى ئه‌و هێزانه ئازادکراون. یه‌کێکى تر له‌هۆکارى ناکۆکییه‌کان کێشه‌ى حه‌واڵه‌ى موچه‌ى تایبه‌ته به‌هێزه‌کانى حه‌شدو به‌کارهێنانى توانا‌و سه‌رچاوه‌کانى ده‌سته‌ى حه‌شده له‌لایه‌ن هه‌ندێک گروپى وه‌لائییه‌وه که سه‌ر بهلیواکانى حه‌شد نین، هه‌روه‌ها کێشه‌ى لیوا وه‌لائییه تێکه‌ڵه‌کان که باڵى سیاسى و هه‌ندێک باڵى حکومی‌و هه‌ندێکى تر له‌ناو حه‌شدو یه‌کێکى تر له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سته‌ى حه‌شد.
به‌کر شوانى پاش ئەوەی لەڕیفراندۆمی مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٧دا مادەی (١٨) لەدەستوور هەموارکرایەوەو سیستەمی حوکمڕانی لەپەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی گۆڕدرا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ٩ی مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠١٨ وەک سەرۆک کۆماری ژمارە ١٨ی تورکیا سوێندی یاسایی خوارد‌و بەدەسەڵاتێکی بێسنوورەوە دەستبەکاربوو. سەرۆکایەتیی کۆمار لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا نزیکەی هەموو جومگە گرنگەکانی وەک دادوەری و سوپا‌و ئابووری خستەژێر رکێفی خۆیەوەو لەسۆنگەی ئەو سیاسەتەوە بەرەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لەبری سیستەمی سەرۆکایەتی، دەستەواژەی «دەسەڵاتی تاکەپیاو» بۆ وەسفکردنی دەسەڵاتی ئەردۆغان بەکاردەهێنن. ئابووری لەو کەرتە ستراتیژییانەی دەوڵەتە کەسەرۆکایەتیی کۆمار لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا زۆرترین دەستتێوەردانی تێدا ئەنجامداوەو ئەو گەشەسەندنە ئابوورییەی (١٥) ساڵی رابردوو کەوەک گەورەترین دەستکەوتی دەسەڵاتی پارتی داد‌و گەشەپێدان (ئاکەپە) دەبیندرا، ئێستا لەگەڵ تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتیدا لەپاشەکشەی بەردەوامدایە بەجۆرێک کەڕێژەی بێ‌کاری لەبەرزبوونەوەدایەو داهاتی میللی تادێت لەکەمی دەدات و وەبەرهێنەرانی بیانی بەچاوی ترس و گومانەوە بۆ تورکیا دەڕوانن. ئەوانەیش پێشهاتگەلێکن کەچاودێران و ئابووریناسانی تورکیایی و رۆژئاوایی و بەر لەهەمووانیش کۆمەڵگەی تورکیای تووشی خەیاڵ شکاندن و راڕایی و نیگەرانییەکی بێ‌سنوور کردووە. ئەردۆغان لەسەرەتای دەستبەکاربوونیدا بەڵێنیدا لەسایەی سیستەمی سەرۆکایەتیدا ئابووری بگەیەنێتە کەنارێکی ئارام و کاری زیاتر بکات بۆ راکێشانی سەرمایەداران و وەبەرهێنەرانی بیانی و پەرەپێدانی کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵی، بەڵام دیمەنی ئابووریی دوای دوو ساڵی سیستەمی حوکمڕانی سەرۆکایەتی زۆر دوورە لەو بەڵێن و دیمەنە رەنگینانەی کە سەرۆک کۆمار‌و تیمەکەی و لایەنگرانی شێلگیرانە بانگەشەیان بۆی دەکرد. هاوتەریب لەگەڵ سیاسەتی ئابووریی سەرۆکایەتیی کۆمار‌دا کە بەلای چاودێرانەوە سیاستگەلێکی تاکڕەوانەو هەڵەن، کۆمەڵێک تەنگژەی تری وەک دۆسیەی راهیب برونسۆنی ئەمریکایی و ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران و تێکچوونی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و یەکێتیی ئەوروپاو دواجاریش تەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریی راستەوخۆو درێژخایەنیان بەسەر پاشەکشەی ئابووریی تورکیاوە هەیە. بەپێی زانیارییەکانی بەشی ئابووریی هەندێک لەمیدیاکانی تورکیا، تەمموزی ساڵی ٢٠١٨ کاتێک پێ نرایە سیستەمی سەرۆکایەتییەوە، نرخی دۆلارێک (٤،٧٣) لیرەی تورکی بوو، بەڵام ئەو نرخە لەم رۆژانەدا (٦،٨٥) لیرەیە بەرامبەر بەدۆلارێکی ئەمریکی یەکێک لەدەرهاویشتە بەرچاوەکانی ماوەی دوو ساڵی سیستەمی سەرۆکایەتی، دابەزینی نرخی لیرەی تورکییە بەرامبەر بەدۆلاری ئەمریکی. بەپێی زانیارییەکانی بەشی ئابووریی هەندێک لەمیدیاکانی تورکیا، تەمموزی ساڵی ٢٠١٨ کاتێک پێ نرایە سیستەمی سەرۆکایەتییەوە، نرخی دۆلارێک (٤،٧٣) لیرەی تورکی بوو، بەڵام ئەو نرخە لەم رۆژانەدا (٦،٨٥) لیرەیە بەرامبەر بەدۆلارێکی ئەمریکی. هەموو بانگەوازەکانی ئەردۆغان بۆ هاووڵاتیانی تورکیا بەوەی بەدەرهێنانی دۆلار یۆرۆکانیان لەماڵ گۆڕینەوەی بەلیرە وەک ئەرکێکی نیشتیمانی هاوکاربن لەسەقامگیرکردنی نرخی لیرەدا، بێئەنجام بوون، چونکە تاکی تورکیایی بەئەزموون فێر بووە کەهەمیشە ماڵی سپی بۆ رۆژی رەش هەڵبگرێت. بانکی ناوەندیش ئەگەرچی بەکەمکردنەوەی نرخی سو‌و توانی رێژەی هەڵاوسان لە ٢٤٪وە بۆ ١٢٪ دابگرێت، بەڵام ئەو رێژەیە لەژێر کاریگەریی ئەو هۆکارانەی کە لەسەرەوە باسکران، دیسان روو لەهەڵکشانەو ئەنجامیش خۆی لەشکانی زیاتری نرخی لیرەدا پێشاندەدات. رێژەی بێکاریش کەکاریگەریی بەسەر ملیۆنان هاووڵاتیی تورکیاوە هەیە، لەسایەی سیستەمی سەرۆکایەتیدا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردووە. بەپێی ئامارە فەرمییەکانی دەوڵەت، لەکاتێکدا رێژەی بێ‌کاری لەتەمموزی ساڵی ٢٠١٨‌دا ١٠،١٪ بووە، ئێستا بەرزبووەتەوە بۆ ١٣٪و بەو هۆیەوە چوار ملیۆن کەس بێکارن. لەسەر ئاستی تەمەنیش بەرزترین رێژەی بێ‌کاری لەناو تووێژی گەنجاندایە کە لەم رۆژانەدا سنووری ٤٠٪ی تێپەڕاندووە. چاوەڕێ دەکرێت رێژەی بێ‌کاری بەشێویەکی گشتی زیاتربکات و لەم کاتەیشدا هیچ بەربەستێک لەئاسۆدا بەدیناکرێت بۆ پێشلێگرتنی. هەر لەسیستەمی حکومڕانیی سەرۆکایەتیدا تێچوونە گشتییەکانی دەوڵەت گەیشتووە بەئاستێکی پێوانەیی. بەپێی دوایین ئاماری بودجەی مانگی ئایار کە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەو داراییەوە بڵاوکراوەتەوە، بڕی کورتهێنانی بودجە لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا (١٧،٣) ملیار دۆلار بووە. بڕی کورتهێنانی بودجەی مانگەکانی کانوونی دووەم تائایاری ٢٠٢٠ لە (٩٠) ملیار لیرەی تورکی تێپەڕیوە. کورتهێنانی بودجە کاریگەریی راستەوخۆی بەسەر داهاتی تاکەوە هەیە کەپێچەوانەی (١٥) ساڵ دەسەڵاتی ئاکەپەوە، لەم دووساڵەی دواییدا لەپاشەکشەی بەردەوامدایە. ئەگەرچی حکومەت لەماوەی دووساڵی رابردوودا هەشت پاکێجی پشتیوانیکردنی بەمەبەستی بووژاندنەوەی ئابووری راگەیاندووەو خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام کێرڤی داهاتی تاک لەوڵاتدا بەردەوام روو لەدابەزینە. رەوتی خراپی ئابووری کاری لەداهاتیی میللیش کردووە. لەکاتێکدا لەچارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨‌دا تورکیا (٨٨٣،٩) ملیار دۆلار داهاتی ناسافیی ناوخۆی هەبووە، ئەو ژمارەیە لەچارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠دا دابەزیوە بۆ (٧٥٨) ملیار دۆلار. کۆی پێشهاتە نەرێنییەکانی بواری ئابووری لەسایەتی سیستەمی سەرۆکایەتیدا نیگای سەرمایەداران و وەبەرهێنەرانی بیانیی لەسەر تورکیا دوورخستووەتەوەو تورکیا لەم کاتەدا لەسەرەوەی لیستی دەوڵەتانی مەترسیداردایە بۆ سەرمایەو وەبەرهێنەرانی بیانی (Credit Rating Scale). گەورەترین گرفت لەم بوارەدا کەڵەکەبوونی سەدان ملیار دۆلار قەردی دەرەکییە بەسەر کەرتی تایبەتەوە کەتەگەرەو بەربەستی گەورەی بۆ وەبەرهێنانی نوێ دروستکردووە. ماڵپەڕی «Seeking Alpha» کەماڵپەڕێکی تایبەت بەئابووری و دارایی جیهانییە، لەنوێترین راپۆرتدا پێیوایە تەنگژەیەکی قوڵی ئابووری نزیک دەبێتەوەو ئاماژەی کردووە هەرەسهێنانی کەرتی بیناسازی و کەمبوونەوەی دەستکەوتی دراوی سەخت لەکەرتی گەشتوگوزار کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نزیکەی بەتەواوەتی پەکی کەوتووە. بەچاوگێڕان بەبۆچوون و پێشبینییەکانی ناوەندە ئابوورییەکانی تورکیا‌و ئەوروپادا هیچ ئومێدێک بەدیناکرێت بۆ سەرکەوتنی ئەو سیاسەتە ئابوورییانەی کە حکومەتی تورکیا ماوەی دوو ساڵە پەیڕەویان دەکات بەچاوگێڕان بەبۆچوون و پێشبینییەکانی ناوەندە ئابوورییەکانی تورکیا‌و ئەوروپادا هیچ ئومێدێک بەدیناکرێت بۆ سەرکەوتنی ئەو سیاسەتە ئابوورییانەی کە حکومەتی تورکیا ماوەی دوو ساڵە پەیڕەویان دەکات. بەتایبەتیش دەستوەردانی راستەوخۆی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی کۆمار لەدامەزراوەکانی وەک بانکی ناوەندی و دامەزراوەی رێکخستن و چاودێریکردنی بانکداری و بۆرسەکان جۆرێک لەپشێویو بێبەرنامەیی بۆ ئابووریی تورکیا خوڵقاندووەو ئەنجامی پێچەوانەی ئەو بەڵێنانەی لێکەوتووەتەوە کەسیستەمی سەرۆکایەتی سەبارەت بەدابینکردنی خۆشگوزەرانی و سەقامگیریی ئابووری بەهاووڵاتیانی دەدا. سەرباری گشت ئەو زانیاری و داتا‌و فاکتانەی کە سات بەسات لەمیدیای ئۆپۆزسیۆنی تورکیا‌و میدیاکانی ئەوروپادا دەربارەی تەنگژەکانی ئابووریی تورکیا دەخرێنەڕوو، ناوەندە ئابووری و میدیاکانی دەسەڵاتی سەر بەدەسەڵاتی ئاکەپەو نزیک لەحکومەت، بەسوودوەرگرتن لەهەموو کەناڵەکانی راگەیاندن و بەچەندین زمان تابلۆیەکی زۆر گەش و پڕ لەبەڵێن و ئومێدی گەشەی بەردەوامی ئابووری دەخەنە بەرچاوی رای گشتی کە لەوانەیە مایەی خۆشحاڵیی لایەنگران و هەوادارانی ئەردۆغان و ئاکەپە بێت لەدەوەرەی تورکیا، بەڵام هاووڵاتی تورکیایی لەژیانی راستەقینەی رۆژانەدا لەسەر پێستی خۆی هەست بەئازارەکانی داڕمانی ئابووری وڵات دەکات و پێشبینیش دەکرێت ئەو ئازارانە دواجار رۆڵی گەورەیان هەبێت لەدەستنیشانکردنی داهاتووی سیاسیی وڵات‌دا. *بەکالۆریۆسی ڕۆژهەڵاتناسی، بازنەی تورکیاناسی، زانکۆی بۆن، ئەڵمانیا