ئارا ئیبراهیم گفتوگۆ‌و دانوساندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق گه‌یشتووه‌ته خاڵى کۆتایى یه‌کجارى پێشنیار هه‌یه که (300) بۆ (325) ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم بکرێت له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه‌کاندا. سه‌ردانى شه‌ش جارى وهفدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ گفتوگۆ‌و لێکتێگه‌یشتن و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق گه‌یشتووه‌ته خاڵى کۆتایى له‌ئێستادا به‌غدا چاوه‌ڕێى هه‌ولێر ده‌کات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پێشنیاره‌کانى. بڕیاره وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زیره‌کانى (دارایى و ئابوورى، پلاندانان، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و عێراق، سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران) له‌گه‌ڵ چه‌ند شاره‌زاو راوێژکارێک سبه‌ینێ سێشه‌ممه یا چوارشه‌ممه بگه‌نه به‌غدا بۆ دانوساندنى کۆتایى و ئاماده‌کارى رێککه‌وتن. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى که له دوو سه‌رچاوه ده‌ستى که‌وتووه یه‌کیان له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ئه‌وى دیکه له‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق کهپێشنیازهکانى به‌غدا وه‌ڵامى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى ده‌وێت. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى:»به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌یه‌که‌م رۆژى ده‌ستبه‌کاربوونى مسته‌فا کازمییه‌وه تائێستا له‌هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وام بووه بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن و رۆژانه نوێنه‌رانى حکومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسه‌کانیان په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونیان له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامداوه«. هه‌روه‌ها وتیشى:» به‌غدا کۆتا پێشنیارى داوه‌ته حکومه‌تى هه‌رێم که رێککه‌وتنه له‌سه‌ر خاڵه گومرگییه‌کانى هه‌رێم که‌نیوه‌ى داهاته‌که‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداو حکومه‌تى عێراق فه‌رمانبه‌رى ژمێریارى و کارگێڕى ره‌وانه‌ى خاڵه سنورییه‌کان بکات، به‌ڵام تائێستا پارتى یه‌کلانه‌بۆته‌وه«. هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که« تائێستا پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه که تیمى فه‌رمانبه‌رى حکومه‌تى عێراقى بچێته خاڵه گومرگییه‌کان». ده‌رباره‌ى ورده‌کارى گفتوگۆکانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق، سه‌رچاوه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که «مسته‌فا کازمى سه‌ره‌تا رازى بووه به‌وه‌ى که‌مانگانه ته‌نها (250) ملیار دینار ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بکرێت له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاته‌کانى خاڵه گومرگییه‌کان، به‌ڵام به‌هه‌وڵه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار کراوه‌ته (300) ملیار دینارى مانگانه، به‌ڵام هێشتا حکومه‌تى هه‌رێم یهکلایینهبۆتهوهو په‌رله‌مانتارانى کورد له‌به‌غداو وهفدى حکومه‌تى هه‌رێمیش چاوه‌ڕى بڕیارى پارتى ده‌کات». هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که «پارتى نایه‌وێت ئه‌مساڵ نه‌وت ته‌سلیم به به‌غدا بکرێت». راوێژکارێکى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى، ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌غدا مافه ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێم بدات و مانگانه (900) ملیۆن دۆلار زائیده‌ن شایسته‌ى دارایى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان بدات « پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هه‌موو نه‌وت ته‌سلیمى عێراق بکه‌ین». عارف روشدى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» پارتى له‌هه‌موو لایه‌کى دیکه زیاتر له‌گه‌ڵ رێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق که‌مافه ده‌ستورییه‌کان جێبه‌جێ بکرێت و مانگانه که‌پێشتر رێککه‌وتن کراوه (900) ملیۆن دۆلار زائیده‌ن شایسته‌ى دارایى کۆمپانیاکانى نه‌وت ره‌وانه بکات، چونکه عێراق زیاتر له‌سێ ترلیۆن دینارى بۆ حه‌قده‌ستى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان ته‌رخان کردووه«. لەسەرەتای ئەمساڵدا پێش دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عیراق لێکتێگەیشتن لەنێوان هەولێرو بەغدا ئەنجامدرا، بەڵام نەگەیشتە رێککەوتن بەهۆی دۆخی سیاسیی ئەو کاتەی عیراقەوە. راوێژکارەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی باسی لەوە کرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان پرۆژه‌یاساى نه‌وت و غاز له‌په‌رله‌مانى عێراق بکرێته یاسا تا مافى پارێزگا‌و هه‌رێمه فیدڕاڵییه‌کان دابین بکات له‌پرسى نه‌وتدا ئه‌و کێشه‌یه به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر بکرێت، وتیشى:» له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌وه‌نده پاره بنێرێت بۆ هه‌رێم که‌به‌شى موچه‌ى موچه‌خۆران بکات، وه‌ک پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین رۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیلى نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکه‌ین، به‌ڵام به‌غدا ئاماده نییه ئه‌و بڕه بنێرێت که پاره‌ى موچهخۆرانى هه‌رێمه«. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچى مه‌سرور بارزانى ناچێته به‌غدا بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، راوێژکاره‌که‌ى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو لایه‌نه‌کانى ناو کابینه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات، وتیشى:» هه‌رکات گفتوگۆ‌و دانوساندنه‌کان گه‌یشته ئه‌وه‌ى بگه‌نه رێککه‌وتن و ته‌نها واژۆى مابێت، کاک مه‌سرور بارزانى ئاماده‌یه بچێته به‌غدا». ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا «زۆر لێک نزیکن» ئه‌گه‌رى رێکه‌وتن زیاتره له رێکنه‌که‌وتن. شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌فراکسیۆنى یه‌کێتى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» له‌ئێستادا پێشنیارى جیاواز هه‌یه له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا باسى بڕى پاره‌ى جیاواز ده‌کرێت بۆ هه‌رێم». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که باسى (300) ملیار دینارى مانگانه‌و (315) ملیار‌و (388) ملیار دیناریش کراوه، به‌ڵام وتیشى:» پێشنیاره‌کان له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه فیدڕاڵییه‌کان ده‌بێت». ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌حکومه‌تى عێراق بۆ ئه‌م چه‌ند مانگه‌ى ماوه له 2020 دا «داهاتى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ناوێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ماوه‌ته‌وه سه‌ر چوونى وهفدى هه‌رێم که‌بڕیاره له‌م یه‌ک دوو رۆژه‌دا بچنه به‌غدا بۆ گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن». ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى به‌غدا مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه تیمى فه‌رمانبه‌رى خۆى ره‌وانه‌ى ده‌روازه سنورییه‌کان بکات، شیروان میرزا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که ده‌بێت به‌پێى ده‌ستور مامه‌ڵه بکرێت «له‌مادده‌ى 114ى ده‌ستورى عێراقدا هاتووه که‌خاڵه گومرگییه‌کان به‌هاوبه‌شى به‌ڕێوه ده‌برێن و ده‌سه‌ڵاتى هاوبه‌شیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌مێنێته‌وه سه‌ر چۆنێتى رێککه‌وتنى هه‌ردوولاو جێبه‌جێکردنى میکانیزمه‌کانیان». ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه کهنێوهندگیرى ئه‌مریکییه‌کان و به‌ریتانییه‌کان رۆڵى هه‌بووه له‌نزیککردنه‌وه‌ى بۆچوونه‌کان بۆ رێککه‌وتنى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق، وتیشى:» رێککه‌وتن بۆ ئه‌م چه‌ند مانگه گرنگه تا ببێته بنه‌مایه‌ک بۆ پڕۆژه بودجه‌ى 2021، چونکه له‌عێراقدا ئاماده‌کارى بۆ پڕۆژه بودجه‌ى ساڵى داهاتوو ده‌کرێت». له‌لایه‌کى دیکه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار لهتیمى یه‌کێتى له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌ر هه‌ستیارى دۆخه‌که نه‌یویست ناوى بهێندرێت بۆ هاوڵاتى وتى:» ئێمه چاوه‌ڕێى بڕیارى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمین بۆ سه‌ردانى به‌غداو واژۆکردنى رێککه‌وتنه‌که«. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه به‌غدا بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌روازه سنورییانه‌ى هه‌رێم که فه‌رمین و فیدڕاڵین به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رى ژمێریارى و ئیدارى و پۆلیسى پاراستنى تیمى حکومه‌تى عێراقیشیان له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، وتیشى:» هه‌وڵ هه‌یه‌و ئیشه‌ڵا رێککه‌وتنه‌که ده‌کرێت، با چاوه‌ڕێى هه‌فته‌ى داهاتوو بین بۆ یه‌کلابوونه‌وه«.
هاوڵاتى وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى و په‌رله‌مانتارێکى گۆڕان جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که«فهزاحهتى گه‌وره‌و گه‌نده‌ڵى زۆر له‌وه‌زاره‌ت و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و یه‌که‌کانى 70 و 80 دایه«. وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:»یاساى چاکسازى به‌سه‌ر هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کاندا جێبه‌جێ ده‌کرێت و کاتى ده‌وێت به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌کانى دیکه‌ى ئه‌منییه‌وه«. پێشه‌وا هه‌ورامى، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ده‌زانین کهفهزاحهتى گه‌وره‌و گه‌نده‌ڵى زۆر هه‌یه له‌ناو وه‌زاره‌ته‌کاندا به‌گشتى و به‌تایبه‌تى له‌ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه‌و نهمانشاردۆتهوه«. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد که یاساى چاکسازى به‌سه‌ر هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کاندا جێبه‌جێ ده‌کرێت به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌شه‌وه، وتیشى:» گه‌نده‌ڵى و بندیوارى زۆر‌و دوو موچه‌یى له‌ناو هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کاندا هه‌یه، هه‌ر وه‌زاره‌ته‌و به‌پێى قه‌باره‌ى خۆى، له‌به‌رئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه میلاکى زۆره گه‌نده‌ڵى زیاترى تێدایه، بۆ نموونه خه‌ڵک هه‌یه موالیدى 1990-ه پله‌که‌ى رائیده«. وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه وه‌ک فراکسیۆنى پارتى پاڵپشتى ته‌واوى یاساى چاکسازى ده‌که‌ن بۆ جێبه‌جێکردنى، وتیشى: »قیاده‌ى پارتى به‌هه‌موو توانایه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه که یاساى چاکسازى جێبه‌جێ بکرێت ئه‌گه‌ر لهزهرهرى حزب و ئهندامهکانیشیدا بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه به‌قازانجى هاوڵاتیان بێت». پێشه‌وا هه‌ورامى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو له‌هه‌رێمى کوردستاندا به‌رپرس هه‌یه زیاتر له (100) پاسه‌وانى هه‌یه« یه‌که‌ى پاسه‌وانیش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه رێکده‌خرێته‌وه، به‌ڵام یاساى چاکسازى به‌چه‌ند رۆژێک جێبه‌جێ ناکرێت، کاتى ده‌وێت». شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌دوو رۆژ پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان باسى له‌دۆخى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هاوکارییه‌کانى هاوپه‌یمانان کردووه که«چه‌ند جارێک هاوپه‌یمانان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و حکومه‌تى هه‌رێمیان ئاگادار کردووەته‌وه که ته‌داخولات زۆره‌و ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه به‌رده‌وام بێت پێداچوونه‌وه به هاوکارییه‌کانیان بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه ده‌که‌ن»، دابان محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى گۆڕان که لهدانیشتهکهى په‌رله‌ماندا بووه واده‌ڵێت. دابان محه‌مه‌د له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ده‌شڵێت:»خه‌ته‌رێکى گه‌وره‌تر له‌سه‌ر پێشمه‌رگه هه‌یه، لیوا هاوبه‌شه‌کان که ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان چه‌ند ساڵێکه خه‌ریکى سه‌رپێخستن و رێکخستن و مه‌شقکردن و پڕچه‌ککردن و بهنیشتمانى کردنیانن، به‌هۆى ده‌ستوه‌ردان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى سیاسى و حزبى پارتى و یه‌کێتى و بهپرسهکانیان، وا ده‌بن به هێزى شه‌خسى». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که‌زیاتر له (450) هه‌زار که‌س میلاک و موچه‌خۆرى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن، واتا یه‌ک له‌سه‌ر سێى کۆى موچهخۆرانى هه‌رێم زائیده‌ن مانگانه بڕى (93) ملیۆن دۆلار ته‌نها بۆ یه‌که‌کانى 70 و 80ی سه‌ر به یه‌کێتى و پارتى بۆ موچه ده‌ڕوات. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان وتیشى:» فهزاحهتى گه‌وره له‌ناو هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه، چونکه بایۆمه‌ترى بۆ به‌شێکیان کراوه‌و بۆ به‌شێکى دیکه‌یان نه‌کراوه«. کۆى موچهخۆرانى هه‌رێمى کوردستان به‌پێى بایۆمه‌ترى یه‌ک ملیۆن و (250) هه‌زار که‌سن، به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌که‌ى گۆڕان ئاشکراى کرد که «(200) هه‌زار موچه‌خۆر لهبایۆمهتریدا ده‌رنه‌چوون و تائێستا موچه وه‌رده‌گرن، ته‌نانه‌ت (350) هه‌زار که‌سى موچه‌خۆر بهبندیوارو دوو موچه‌یى خانه‌نشینى نایاسایى هه‌ژمار کراون، ئه‌گه‌ر یاساى چاکسازى وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت پێویسته ئه‌و ژماره‌یه به‌ته‌واوی له‌ناو میلاکاتى حکومه‌تدا نه‌مێنێت». دابان محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که «فهزاحهتهکان و دزیکردن و گه‌نده‌ڵییه گه‌وره‌کان له‌ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌کاندایه، حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت زۆر ورد بێت له‌و مه‌له‌فه‌دا چونکه پشکى شێرى گه‌نده‌ڵییه‌کان له‌ناو هێزه ئه‌منییه‌کاندایه«.
کاوه ڕه‌ش بۆ یه‌که‌م جار 250 په‌نابه‌ر له‌یه‌ک ڕۆژدا دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌ڕێگاى چه‌ناڵى ئینگلیزی‌دا، خۆیان گه‌یانده به‌ریتانیا و کۆرۆناش نه‌بووته‌وه هۆى وهساندنى کۆچبه‌ران بۆ به‌ریتانیا و وڵاتانى ئه‌وروپا. دوێنێ دواى گه‌یشتنى 250 کۆچبه‌ر بۆ ناو به‌ریتانیا، (پرێتى پاتێڵ) وه‌زیرى ناوخۆ فه‌رمانى ده‌رکردووه به‌هێزى ده‌ریاى به‌ریتانیا، که‌ڕووبه‌ڕووى لێشاوى کۆچبه‌ران له‌ده‌ریادا ببنه‌وه‌و بیان گه‌ڕێننه‌وه بۆ فه‌ڕه‌نسا. فه‌رمانى ڕه‌سمى ده‌رکراوه بۆ هێزى ده‌ریایی، که‌پلان و نه‌خشه ئاماده بکه‌ن، تاهێزى ده‌ریایى له‌که‌ناڵى ئینگلزیدا بڵاو ببێته‌وه بۆ ڕێگرى له‌به‌لامى بچوکى کۆچبه‌رانى نایاساییلهدهریادا. ته‌نها ئه‌وانه‌ى ئه‌م ساڵ خۆیان گه‌یاندۆته به‌ریتانیا دوو به‌قه‌د ته‌واوى ژماره‌ى کۆچبه‌رانى ساڵى ٢٠١٩یه له ساڵى ڕابردوو هه‌زارو 850 کۆچبه‌ر به‌ڕێگاى به‌نده‌ره‌کانى به‌ریتانیا گه‌یشتون، له‌به‌رامبه‌دا ته‌نها له‌نیوه‌ى ئه‌م ساڵدا، نزیکه‌ى چوار هه‌زار کۆچبه‌ر په‌ڕیوونه‌ته‌وه. قه‌یرانى زۆربوونى لێشاوى کۆچبه‌ران، ده‌بێته ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ى که‌سى بۆ وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیا، له‌کاتێکدا له ئۆکتۆبه‌رى ڕابردوو په‌یمانى دابوو که‌فشارو پلانه‌کانى چێ بکاته‌وه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى ژماره‌ى کۆچبه‌رانى نایاسایی. ڕه‌نگه ئه‌و ژماره زۆره‌ى کۆچبه‌رانى نایاسایى ببێته فشارێک له‌سه‌رى له‌پۆسته‌که‌ى و دوور بخرێته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ده‌یلى مه‌یڵى به‌ریتانیانى ڕاگه‌یاند:" دواین فشار که‌ده‌بێ له‌لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیاوه بکرێت، ئه‌وه‌یه که‌فشار بخاته سه‌ر فه‌ڕه‌نسا وه‌ک چاره‌سه‌رى ڕاسته‌قینه که‌ئه‌و کۆچبه‌رانه بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ فه‌ڕه‌نسا که‌تێک به‌ڕێگاى ده‌ریادا ده‌گه‌نه به‌ریتانیا. به‌پێى ڕاپرسیه‌ک کهلهبهریتانیایه ئه‌نجام دراوه، زیاتر له‌نیوه‌ى ئینگلیزه‌کانى ئه‌و ووڵاته، وابیر ده‌که‌نه‌وه که‌هێشتا ژماره‌ى کۆچبه‌ران له‌ووڵاته‌که‌یان زۆر به‌رزه، له‌کاتێکدا پارتى پارێزگارانى ده‌سه‌ڵاتدارى ئه‌و ووڵاته، له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆک وه‌زیرانى ده‌یڤید کامیرۆنه‌وه، به‌ڵێن ده‌دات که‌ژماره‌ى کۆچبه‌رانى نایاسایى بهێنێته خواره‌وه. به‌پێى ڕاپرسیه‌که‌ى سایتى (تیک تانک)ئه‌گه‌ر ژماره‌که هه‌ر له‌به‌رزبونه‌وه‌دا بێت، له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتودا ده‌نگده‌رانى کۆنسه‌رڤاتیڤ پشت له سه‌رۆک وه‌زیرانى ئێستا، بۆریس جۆنسن ده‌که‌ن. به‌پێى توژینه‌وه‌و ڕاپرسیه‌کانى ده‌زگاى چاودێرى په‌نابه‌ران تیک تانک، له‌سه‌دا په‌نجاو چوارى خه‌ڵکى ئه‌و ووڵاته، پێیان وایه له‌ماوه‌ى یه‌ک ده‌یه‌ى ڕابردوودا، ژماره‌ى کۆچبه‌ران زۆر هه‌ڵکشاوه، له‌ووڵاته‌که‌یان. ته‌نها له‌سه‌دا پێنجى خه‌ڵکى پێیان وایه ڕێژه‌ى کۆچبه‌ران هێشتا له‌خواره‌وه‌یه‌و نزمه، له‌کاتێکدا له‌هه‌ر ده که‌سێک، شه‌ش که‌س، بڕوایان وایه حکومه‌ت سیاسه‌تێکى خراپ به‌ڕێوه‌بردنى له‌باره‌ى کۆچبه‌رانه‌وه هه‌یه. به‌پێى شیکردنه‌وه‌کان ده‌رى ده‌خات، که‌ترس و کاریگه‌رى قه‌یرانى کۆچبه‌ران له‌به‌ریتانیا، له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى تۆنى بلێره‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه، کاتێک ده‌رگاکانى بۆ هه‌زاران کۆچبه‌رى ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى ئه‌وروپا واڵاکرد. هه‌ر ئه‌و ترسه‌ش بوو که‌له‌ساڵى ٢٠١٠، کاتێک ده‌یڤید کامیرۆن ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست، به‌ڵێنى دا کهڕێژهو ژماره‌ى کۆچبه‌ران که‌م بکاته‌وه تاوه‌ک ساڵى نهوهدهکا، بێته خوارێ. دواجاریش هه‌ر به‌هۆکارى کۆچبه‌ران بڕیارى ڕاپڕسى (برێکزێت)ى ده‌رکرد، له‌ساڵى ٢٠١٦. خانمه پرێتى پاتێڵ وه‌زیرى ناوخۆ، به‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ووڵاته‌که‌ى ڕاگه‌یاندووه، که‌ئه‌و ئامۆژگارى یاسایى به‌ده‌ست هێناوه، که‌به‌پێى یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کانى پاراستنى که‌ناره ئاوییه‌کان، هێزى ده‌ریایى ده‌جوڵێنێت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاسا شکێنانى سنورى ئاوى ووڵاته‌که‌ى ده‌کات. هاوکات به‌ریتانیا ڕه‌چاوى بارى له‌ناکاوى کردووه، به‌وه‌ى له‌ڕێگاى هێزى ده‌ریایى و به‌له‌مى بچوکى سه‌ربازه مارێنزهکانیهوه، ڕێچکه‌ى به‌له‌مى کۆچبه‌ران دابخه‌ن له‌ده‌ریادا. "هێزى ده‌ریایى ڕێیان پێدراوهودهتوانن جۆره تۆرێک به‌کار بهێنن که‌وه‌ک شه‌به‌که بڵاو ده‌بێته‌وه‌و سه‌رئاو ده‌که‌وێت، یاخود ستونى ده‌ریایى له سهرئاوکهوتو بۆ ڕێگرى له‌به‌لامى بچوک، که‌نه‌توانێت تێپه‌ێ ببێت به‌کاربهێنن". سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ڵێت، هه‌ردوو جۆره‌که له‌مانگى مایس و جون، له‌لایه‌ن هێزى ده‌ریایى و کهشیتوانى سنورپارێزهوه مه‌شقى له‌سه‌ر کراوه. حکومه‌تى به‌ریتانیا ده‌ڵێت، هه‌موو بژارده‌کان ڕه‌چاو ده‌کرێن، وه‌زیرى ناوخۆ زۆر نیگه‌رانه له‌و ژماره‌ى ڕۆژانه سنور ده‌به‌زێنن که٢٥٠کۆچبهر له‌ڕۆژێکدا ئێجگار زۆره. وه‌زیرى ناوخۆ ده‌ڵێت:"به‌رده‌وام ڕێنمایى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى ووڵاته‌که‌ى وه‌رده‌گرێت و هه‌م ئاهه‌نگى ده‌کات، له‌به‌ره‌و پێش چونه‌کان". هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شى کردووه که گفتوگۆى له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسیه‌که‌ى ئه‌نجامداوه بۆ چاره‌سه‌رى پرسى زۆربونى کۆچبه‌ران له‌فه‌ڕه‌نساوه بۆ به‌ریتانیا.
ئارا ئیبراهیم گفتوگۆ‌و دانوساندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق گه‌یشتووه‌ته خاڵى کۆتایى یه‌کجارى به"رێککه‌وتن یان شکستهێنان"، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمار بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که"کازمى ته‌نها 250 ملیار یدنارى مانگانه ده‌نێرێت له‌به‌رانبه‌ر رێککه‌وتن له‌سه‌ر نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان، به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح پێى کردووه‌ته 300 ملیار دینار". سه‌ردانى شه‌ش جارى وهفدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و بۆ گفتوگۆ‌و لێکتێگه‌یشت و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق گه‌یشتووه‌ته خاڵى کۆتایى له‌ئێستادا به‌غدا چاوه‌ڕێى هه‌ولێر ده‌کات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پێشنیاره‌کانى. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له دوو سه‌رچاوه ده‌ستى که‌وتووه یه‌کیان له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ئه‌وى دیکه له سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق که پێشنیازه‌کانى به‌غدا وه‌ڵامى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى ده‌وێت. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى:" به‌رهه‌ک ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌یه‌که‌م رۆژى ده‌ستبه‌کاربوونى مسته‌فا کازمییه‌وه تا ئێستا له‌هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وام بووه بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن و رۆژانه نوێنه‌رانى حکومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسه‌کانیان په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونیان له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامداوه". هه‌روه‌ها وتیشى:" به‌غدا کۆتا پێشنیارى داوه‌ته حکومه‌تى هه‌رێم که رێککه‌وتنه له‌سه‌ر خاڵه گومرگییه‌کانى هه‌رێم که نیوه‌ى داهاته‌که‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداو حکومه‌تى عێراق فه‌رمانبه‌رى ژمێریارى و کارگێرى ره‌وانه‌ى خاڵه سنورییه‌کان بکات، به‌ڵام تائێستا پارتى یه‌کلانه‌بۆته‌وه". هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که" تا ئێستا پارتى له‌گه‌ڵئه‌وه‌دا نییه که تیمى فه‌رمانبه‌رى حکومه‌تى عێراقى بچێته خاڵه گومرگییه‌کان". ده‌رباره‌ى ورده‌کارى گفتوگۆکانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق، سه‌رچاوه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که "مسته‌فا کازمى سه‌ره‌تا رازى بووه به‌وه‌ى که مانگانه ته‌نها 250 ملیار دینار ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بکرێت له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاته‌کانى خاڵه گومرگییه‌کان، به‌ڵام به‌هه‌وڵه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار کراوه‌ته 300 ملیار دینارى مانگانه، به‌ڵام هێشتا حکومه‌تى هه‌رێم یه‌کلاینه‌بۆته‌وه‌و په‌رله‌مانتارانى کورد له‌به‌غداو وهفدى حکومه‌تى هه‌رێمیش چاوه‌ڕى بڕیارى پارتى ده‌کات". له‌لایه‌کى دیکه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له تیمى یه‌کێتى له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌ر هه‌ستیارى دۆخه‌که نه‌یویست ناوى بهێندرێت بۆ هاوڵاتى وتى:" ئێمه چاوه‌ڕێى بڕیارى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمین بۆ سه‌ردانى به‌غداو واژۆکردنى رێککه‌وتنه‌که". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه به‌غدا بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌روازه سنورییانه‌ى هه‌رێم که فه‌رمین و فیدڕاڵین به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رى ژمێریارى و ئیدارى و پۆلیسى پاراستنى تیمى حکومه‌تى عێراقیشیان له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، وتیشى:" هه‌وڵ هه‌یه‌و ئیشه‌ڵا رێککه‌وتنه‌که ده‌کرێت، با چاوه‌ڕێى هه‌فته‌ى داهاتوو بین بۆ یه‌کلابونه‌وه".
ئارا ئیبراهیم سه‌ره‌ڕاى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا، 10 خێزانى عه‌ره‌بى هاورده به پشتوانى هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌هێننه‌وه گونده‌کانى جه‌بورى یه‌ک و دوو له هه‌فته‌غار، په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى ده‌ڵێت:" له‌دواى ریفراندۆم و 16ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه ناو به‌ناو عه‌ره‌بى هاورده به‌نوسراوى پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت ده‌هێننه‌وه". 10 خێزانى هاورده‌ى عه‌ره‌ب چووبونه گونده‌کانى جه‌مبوورى یه‌ک و دوو له‌ناوچه‌ى هه‌فته‌غار و به‌و هۆیه‌وه کورده‌کان له گونده‌کان رێگریان لێکردوو دواتر دوو په‌رله‌مانتار چووبونه ناوچه‌که. مه‌ریوان نادر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌ێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ هه‌یه به‌هۆى کۆرۆناوه، 10 خێزانى هاورده‌ى عه‌ره‌ب به‌هاوکارى هێزه ئه‌منییه‌کان چوبونه گونده‌کانى جه‌مبوورى 1 و 2، ئێمه‌ش چووین و به به‌رچاوى ئێمه عه‌ره‌به‌کان نێردرانه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ى لێى هاتبوون، چونکه ئه‌مه کێشه‌یه‌کى ده‌ستورییه‌و به ئاسانى چاره‌سه‌ر نابێت". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد 272 خێزانى عه‌ره‌ب که گرێبهتیان هه‌یه قه‌ره‌بوو کراونه‌ته‌وه به‌پێى مادده‌ى 140ى ده‌ستور، به‌ڵام به‌داخه‌وه"له‌دواى ریفراندۆم و 16ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت نوسراوى ژێربه‌ژێریان بۆ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى دیمۆگرافیاى ناوچه‌که بگۆڕێت و ژماره‌ى عه‌ره‌ب زیاتر بکه‌ن له پارێزگاى که‌رکوک و ده‌وروبه‌ریدا". ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له‌دواى ده‌ستبه‌کاربوونى راکان سه‌عید، پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت "به‌رده‌وامى به ته‌عریب و هاورده‌و تیرۆر دراوه له که‌رکوکدا". سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 10 خێزانى عه‌ره‌بى هاورده به‌نیازى نیشته‌جێبوون به هاوکارى هێزێکى حکومه‌تى عێراق به‌نیازبوون دووباره زه‌وى جووتیارانى کورد داگیر بکه‌نه‌وه، سوپاى عێراقیش، بۆ پشتیوانى له عه‌ره‌به هاورده‌کان، ته‌قه‌ى به‌سه‌ر دانیشتوانى کوردى ناوچه‌که‌دا کردبوو، به‌ڵام خێزانه کورده‌کان رێگریان لێکردبوون له‌وه‌ى نیشته‌جێ ببن له‌و ناوچانه‌داو به‌رگریان کردبوو له خۆیان و زه‌وییه‌کانیان.
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا لەئێستادا هیچ دەوڵەتێکی ئەوروپی و جیهانیيش هێندەی فەڕەنسا دژایەتی سیاسەتی داگیرکاریی و فراوانخوازی تورکیا ناکات، ئەمەش بۆتە مایەی گرنگی پێدانی تەواوی میدیا‌و سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی جیهان. فەڕەنسا لەلیبیا دژی دەستتێوەردانی تورکیا دەوەستێتەوەو بەمەترسییەکی گەورەشی بۆ سەر ئەوروپا دادەنێت، لەسوریاو عێراقیش دژی لەشکرکێشی و داگیرکاریی تورکیا دەوەستێتەوە. بەهەمانشێوە لەدەریای سپی ناوەڕاستیش پشتگیری قوبرس و یۆنان دەکات و دژی پەلاماردان و سیاسەتی فراوانخوازی تورکیا دەوەستێتەوە. هەروەها پێشتریش دژی ئەندامبوونی تورکیا بوو لەیەکێتی ئەوروپا. دیارە لەمەشدا کۆمەڵێک فاکتەری مێژوویی و سیاسیی و فەرهەنگی و ئابووری لەپشت ئەم سیاستەی فەڕەنساوە رۆڵیان هەیە. ئەندامبوون لەیەکێتی ئەوروپا یەکێک لەو دەوڵەتانەی کە هەر لەسەرەتاوە دژی ئەندامبوونی تورکیایەو فشاری زۆریشی خستە سەر دەوڵەتانی تری ئەم یەکێتییە کەنابێت تورکیا بکرێتە ئەندام فەڕەنسایە. جا فەڕەنسای شیراک یان سارکۆزی یان ئیمانوێل ماکرۆن بێت، بەچەپ و راستی فەرەنسا دژی ئەندامبوونی تورکیا بوون، لەمەشدا کۆمەڵێک هۆکاری سیاسی و مێژوویی و فەرهەنگی رۆڵیان هەبوو. هەمیشە فەڕەنسییەکان پێیان وابوو کەتورکیا چ لە رووی سیستەمی سیاسی و ئابووریی و فەرهەنگیشەوە، دەوڵەتێکی ئەوروپی نییەو هیچ پابەندی بنەماکانی یەکێتی ئەوروپا نییە. لەمەشدا بۆچوونەکانیان راست دەرچوو، ئەوەتا هەموو جیهان باس لەسیستەمی دیکتاتۆری ئەردۆغان دەکات چۆن بەدڕندانەترین شێوە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بەکوردەوە. دژی سیاسەتی فراوانخوازی تورکیا لەدەریای سپی ناوەڕاست لەئێستادا ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست بۆتە مەیدانێکی گەورەی ململانێی هێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان، تورکیا لەئێستادا سیاسەتێکی تەواو دوژمنکاری دژی یۆنان و هەموو ئەوروپا پێڕەو دەکات. هۆکاری ئەمەش بەپلەی یەکەم. فشار خستنەسەر ئەوروپایە لە رێگەی کۆچەران، دووەم دەستگرتن بەسەر سامانی سروشتی ئەم ناوچەیە، چونکە یەدەگێکی گەورەی گازی سروشتیی و نەوتی تێدایە. فەڕەنسا لەمەشدا زۆر دژی سیاسەتی تورکایەو بەهەموو شێوەیەک پشتگیريی یۆنان دەکات. لەوتەیەکیدا لە 14/7 بەبۆنەی جەژنی نیشتمانی ئیمانویل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا وتی: پێویستە ئەوروپا پێگەو رۆڵی خۆی لەناوچەی دەریای سپی ناوەڕاستدا بەهێز بکاتەوەو نابێت رێگا خۆش بکات بۆ هێزی تر، کەئەوان تەحەکوم بەم ناوچەیەوە بکەن و چارەنووسی ئەوروپا دیاری بکەن. وتیشی: ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست دەبێتە تەحەدییەکی گەورە بۆ ساڵانی داهاتوو، چونکە لەئێستادا بەدەست کۆمەڵێک کێشەوە دەناڵێنێت لەوانە: کێشەی سنووری نێوان وڵاتان، کێشەی کۆچەر، بازرگانی بەماددەی هۆشبەر، هەوڵدانی دەوڵەتان بۆ دەستگرتن بەسەر سامانی سروشتی ناو دەریاکە، کێشەی لیبیا. هەربۆیە بوونی سیاسەتێکی ئەوروپی لەم ناوچەیەدا، کارێکی گرنگ و پێویستە. پشتگیری قبورس و یۆنان هەفتەی پێشوو هەموو هێزی دەریایی یۆنانی کەوتە ئامادەباشییەوە، ئەوەش پاش ئەوەی تورکیا دەستیکردووە بەگەڕان و پشکنین بەدوای نەوت و گازدا لەنزیک سنووری دوورگەیەکی یۆنانی. لەبەرامبەردا رۆژی پێنچشەممە ١٩/٧ رۆژێک پاش هەوڵەکەی تورکیا، ئیمانویل ماکرۆن لەدیدارێکی لەگەڵ نیکۆس ئەناستاسیادس سەرۆک کۆماری قوبرس لەکۆشکی ئەلیزی لەپاریس، رایگەیاند: پێش هەموو شتێک پشتگیری خۆمان بۆ قوبرس و یۆنان رادەگەیەنم و دژی ئەو پێشێلکاریانەش دەوەستینەوە کەتورکیا دەرهەق بەسەروەريی خاکی قوبرس و یۆنان دەیکات. وتیشی: پێویستە تورکیا سزابدرێت لەسەر ئەم پێشێلکاریانەی کەبەرامبەر بەیۆنان و قوبرس دەیکات . کێشەی لیبیا یەکێک لەو دەوڵەتانەی کەهەمیشە رۆڵی لەلیبیادا هەبووە فەڕەنسا بووە. هەموو کاتێک لیبیا بۆ فەڕەنسا گرنگ بووە، جا لیبیای قەزافی بێت یان لیبیای گرووپە میلیشیاکان بێت. هەروەها رۆڵی سەرەکیشی هەبوو لە رووخانی رژێمی قەزافی لەلیبیا. لەئێستاشدا تورکیا هاتۆتە ئەم وڵاتەو مەرامی داگیرکردنی هەیە، فەڕەنسا بەوپەڕی هێزو توانای سەربازیی و ئابووریی و دیپلۆماتی دژی دەوەستێتەوە. لەدیدارێکیدا لەگەڵ قەیس سەعید سەرۆک کۆماری تونس لەكۆشکی ئەلیزی لەپاریس، ئیمانویل ماکرۆن رایگەیاند: ئەوەی تورکیا لەلیبیا دەیکات، یارییەکی ترسناکەو مایەی مەترسییە بۆ سەر دەوڵەتانی ناوچەکەو تەواوی ئەوروپا. لەشکرکێشی تورکیا لەعێراق هەفتەی پێشوو ژان ئیف لودریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە بەغدادو چاوی بەتەواوی بەرپرسانی بەغداو دواتریش هەولێر کەوت. یەکێک لەئامانجەکانی ئەم سەردانە دژایەتیکردنی لەشکرکێشی تورکیا بوو، هەرچەندە بەئاشکرا ئیعلانی نەکرد، بەڵام لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، لۆدریان رایگەیاند: فەرەنسا داکۆکی و پشتگیری لەسەروەری خاکی عێراق دەکات. لەمەشدا ئاماژە بوو بۆ لەشکرکێشی تورکیا. بۆچی فەڕەنسا هێندە دژی تورکیایە؟! دیارە وەکو دەبینین لەهەموو مەلەفەکاندا فەڕەنسا دژی تورکیا دەوەستێتەوە. هەروەها لەناو هەموو وڵاتانی ئەوروپادا ، تەنها فەڕەنسایە هێندە دژی سیاسەتی لەشکرکێشیی و فراوانخوازی تورکیا دەوەستێتەوە، ئەوەش بەبڕوای من لەبەر کۆمەڵێک هۆکار. 1-زیاتر ئاگاداریی لەمەرامی نهێنی و ئاشکرای تورکیا فەرەنسا بەحوکمی ئەوەی مێژوویەکی گەورەی لە ناوچەکەدا هەیە و مامەڵەی لەگەڵ تورکەکان بۆ سەدان ساڵ دەگەڕێتەوە، باشتر تورک دەناسێت، هەروەها بەحوکمی ئەوەی دەوڵەتێکی زلهێزی جیهانیشە، خاوەنی دەزگای هەواڵگریی بەهێزەو سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی و سیاسی باشی هەیە، لەهەموو دەوڵەتانی تری ئەوروپا ئاگاداری سیاسەتی نهێنی و ئاشکرای تورکیایە لەناوچەکە، زۆر باشیش دەزانێت، کەهەموو ئەم سیاسەتانە دژی فەڕەنساو یەکێتی ئەوروپایە. ٢-هۆکاری ئابووری فەڕەنسا چ لەدەریای سپی ناوەڕاست، چ لەلیبیا یان عیراق و سوریا، کۆمەڵێک بەرژەوەندی ئابووری گەورەی هەیە بەتایبەتی لەبواری نەوت و گازدا، نایەوێت هەموو ئەمانەی بکەوێتە ژێر رەحمی تورکەکانەوە. هەرچەندە ئەوان بەڵێنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی فەڕەنسیان دابوو، بەڵام ئەوان باوەڕ بەتورک ناکەن. 3- پارێزەری ئەوروپا فەرەنسا خۆی وەکو زلهێزێکی ئەوروپا دەبینیت و دەیەوێت خۆی بەداکۆکیکاری هەموو ئەوروپا بزانێت، هەمیشەش لەمێژووی ئەوروپادا، فەڕەنسا رۆڵی بەرچاوی هەبووە. لەئێستاشدا تورکیا بۆتە مەترسيی گەورە بۆ ئەوروپا، بۆیە لەسەنگەری پێشەوەیە. 4-تورکیا مەترسییە بۆ سەر ئەوروپا فەڕەنسا دەزانێت لەئێستادا تورکیا بەفیعلی بۆتە مەترسییەکی گەورە بۆسەر ئەوروپا، ئەوەش لە رێگەی سیاسەتی فراوانخوازیییەوە، هەروەها دەشزانێت گەر تورکیا بێتە لیبیا، ئەوا بەتەواوەتی هەموو ئەوروپا دەکەوێتە ژێر رەحمی لێشاوی کۆچەرو بارزگانی هۆشبەر کەتورکیا لەدژی ئەوروپا پیادەی دەکات. لەدەریای سپی ناوەڕاستیشدا دەزانێت کە سەروەت و سامانێکی زۆری گاز‌و نەوتی تێدایە، هەربۆیە نایەوێت ئەمە بکەوێتە ژێردەستی تورکەکان. هەروەها چ لە رووی مێژوویی و کو‌لتووریی و سیاسیيشەوە، فەڕەنسا و ئەوروپا بەهەموو شێوەیەک دەبێت پشتگیری لەیۆنان و قوبرس بکەن، چونکە لەمەشدا تورکیا پەلاماردەرەو مێژووییەکی ئێجگار قێزەونشی لەم دوو دەوڵەتەدا هەیە، هەربۆیە فەڕەنسا دەیەوێت ئەوروپا داکۆکی لەم دوو دەوڵەتە ئەوروپییە بکات، گەر وانەکات ئەوا هەموو یەکێتی ئەوروپا هەڵدەوەشێتەوە. دوا قسە بەدڵنیاییەوە لەئێستادا فەڕەنسا لەسەنگەری پێشەوەی بەرەی دژ بەتورکیایە، راستە نەیتوانیوە بەشێوەیەکی فیعلی رێگا لەسیاسەتی فراوانخوازیی و داگیرکاری تورکیا بگرێت، بەڵام کێشەی زۆری بۆ دروستکردووەو توانیویەتی دەنگێکی ناڕازیی باشبێت لەدژی سیاسەتەکانی تورکیا. هەروەها لەداهاتووشدا گەر لەم سیاسەتەی بەردەوام بێت و دەوڵەتانی تر بهێنێتە ناو بەرەکەوە بەتایبەتی ئەمریکا و روسیا، ئەوا بەمشێوەیە دەتوانن پێکەوە سنوورێک بۆ سیاسەتی داگیرکاری تورکیا دابنێن. نابێت ئەوەشمان لەیاد بچێت کە فەڕەنسا، ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەندامی گرووپی حەوت دەوڵەتە پیشەشازییە گەورەکەو ئەندامێکی گرنگی ناتۆ‌و یەکێتی ئەوروپاشە. جگە لەوەش خاوەنی هێزێکی سەربازیی گەورەو ئابوورییەکی باشیشی هەیە. هەموو ئەمانەش دەبنە هێزێکی گەورە بۆ ئەم وڵاتە. سەرچاوەکان: 1.ماكرون يطالب أوروبا «بإعادة دورها ومكانتها» في منطقة البحر المتوسط. https://arabic.euronews.com 2.ماكرون-يندد-بـانتهاك-تركيا-لسيادة-اليونان-وقبرص کەناڵی الحرة. www.alhurra.com 3.ماكرون يندد بـ»لعبة خطيرة» تمارسها تركيا في ليبيا ويعتبرها «تهديدا مباشرا» للمنطقة وأوروبا. کەناڵی فرانس ٢٤. 4.وزير الخارجية الفرنسي يحث على احترام سيادة العراق. کەناڵی سکای نیوز عەرەبی. www.skynewsarabia.com
رێبین ئه‌حمه‌د ئایاسۆفیا یا سەینت سۆفیا بەواتای خانەی دانایی یا خانەی حیکمەت دێت. لەساڵی 361ز لەسەر دەستی کۆنستەنتەینی دووەم بنیادنراوە. پاش دووجار سووتان لەساڵی 532ز لەسەر دەستی ئیمپراتۆری بێزەنتییەکان گۆستنیانی یەکەم دەستکرایەوە بەدروستکردنی پاش پێنج ساڵ کارکردن تێیدا لەساڵی 537ز کارەکانی تەواو بوو وەک کڵێسا‌ی کاتێدرائیی مەسیحییە کاپۆلیکەکان دەستبەکاربووە. پاش سووتانی سێیەم لەنێوان ساڵانی (1453_1261ز) بووە بەناوەندی کاته‌درائیەی کلێسەی ئۆرپۆدۆکسیی رۆم. رێکەوتی (29/5/1453) شاری کۆستەنتینەی پایتەخت لەلایەن سوڵتان محەمەد ئەلفاتیحی دووەمەوە دەستی بەسەرداگیراو هەر لەوساڵە بەدواوە کڵێساکە گۆڕدرا بۆ مزگەوتی ئایاسۆفیا بەبێ دەستکارییکردنی نەخش و نیگاری و تەلارسازیی مزگەوتەکە، تەنها چوار منارە بۆ بیناکە زیادکرا. لەپاش رووخانی خەلافەت و لەساڵی 1935 لەلایەن موستەفا کەمال ئەتاتورکەوە کرا بەمۆزەخانە. دوای (٨٦) ساڵ دیسان لەساڵی 2020 کرایەوە بەمزگەوت. ئایا ئاردۆغان باوەڕی بەکردنەوەی ئایاسۆفیا هەبوو؟ ئاردۆغان چەند مانگێک پێش ئێستا لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ گەنجانی وڵاتەکەی و کاتێک مەترسییە سیاسیی و ئابوورییەکانی سەرشانی حکومەت و پارتەکەی کەمتربوون و بەرەکانی شەڕ لە دەرەوەی وڵاتەکەی بەو شێوەیە فراوان نەبوون هێشتا لەوەڵامی گەنجێکی رادیکاڵدا کەپرسیاری کرد بۆچی ئایاسۆفیا ناکەنەوە گوتی: «تەماشا ئێستا لە ئایاسۆفیا تیلاوەتی قورئان ئەنجامدەدرێت، لەبەشێکی دیاریکراویشی نوێژ دەکرێت، تەجاوزکردنی ئەمانە گرنگ نییە بمانەوێت ئەمانەش تەجاوز دەکەین بەتەواوی دەیکەینەوە. بەڵام ئەم کارە بگرەو بەردەی خۆی هەیە، باجی خۆی هەیە دەبێت بیدەین. لێرا ناتوانم روونی بکەمەوە. کەپێویستە نهێنی بێت. ئەم کارە بۆ ئێمە باجێکی زۆر قورستری دەبێت و دەبێت بیدەین.لەبیرتان نەچێ لەسەدان وڵاتی دوونیا ئەمڕۆ ئێمە خاوەنی هەزاران مزگەوتین. داخۆ ئەوانەی دەڵێن ئایاسۆفیا بکەینەوە هەرگیز بیریان لەوە کردووەتەوە چی بەسەر ئەو هەزاران مزگەوتەدا دێت؟ ئێستا ئەم جوڵانەوانە بەبێ ئەوەی حیساب بۆ هیچ شتێک بکەن ئەم قسانە دەکەن. بیر لەقسەکانیان ناکەنەوە. پێیان یەڵێم ببوورن ئێوە هێشتا لەدونیا تێنەگەیشتون و نازانن کێ موخاتەبەکانتانە. لەبەرئەوە من وەک سەرکردەیەکی سیاسیی ئەوەندە ئاسان لەڕێ دەرناچم و نایەمە ناو تەڵەیەکەوە کە لەڕێم دەرکا.» ئێستا ئاردۆغان سێ بەرەی فراوانی شەڕی کردۆتەوەو رۆژانە ملیۆنان دۆلاری گەلانی تورکیا دەچێت بۆ خەرجیی شەڕ، لەناوخۆی وڵاتەکە دۆخی ئابووری لەلێواری هەرەسە و دۆلارێک حەوت لیرەی تێپەڕاندووە، دوو حزبی دیکە لەهەناوی حزبەکەی جیابوونەتەوەو دوو کاراکتەری بەهێز سەردکردایەتی دەکەن کەمەترسین بۆ سەر پێگە ئابوورییەکانی خێزانەکەی، هەڵبژاردنی لەپێشە و لەدواین راپرسییدا کەسەنتەری لێکۆڵینەوەی ئاڤراسیا ئەنجامیداوە ئاردۆغان دەدۆڕێت شەش مانگ تێنەپەڕیبوو بەسەر ئەم قسانەدا لەپڕ مەرسومێکی کۆماریی دەرکراو ئایاسۆفیا کرایەوە بەمزگەوت. بەشی زۆری شارەزایانی کاروباری تورکیا پێسانوایە ئەم کرنەوەیە بێ مەرام نییەو ئاردۆغان دەیەوێت پینەی شکستێکی زۆر گەورەی پێ‌بکات. ئێستا ئاردۆغان سێ بەرەی فراوانی شەڕی کردۆتەوەو رۆژانە ملیۆنان دۆلاری گەلانی تورکیا دەچێت بۆ خەرجیی شەڕ، لەناوخۆی وڵاتەکە دۆخی ئابووری لەلێواری هەرەسە و دۆلارێک حەوت لیرەی تێپەڕاندووە، دوو حزبی دیکە لەهەناوی حزبەکەی جیابوونەتەوەو دوو کاراکتەری بەهێز سەردکردایەتی دەکەن کەمەترسین بۆ سەر پێگە ئابوورییەکانی خێزانەکەی، هەڵبژاردنی لەپێشە و لەدواین راپرسییدا کەسەنتەری لێکۆڵینەوەی ئاڤراسیا ئەنجامیداوە ئاردۆغان دەدۆڕێت، قۆناغی دووەمی تەسفیەی جەنەراڵ و دادوەرەکان دەستیپێکردووەو سەرکردەی ناسراوی ئەرگەنەکۆن «دەوڵەتی قووڵ» و هاوپەیمانی ئێستای ئاردۆغان دۆغو پەرینچەک دوێنێ لەبەرنامەیەکی راستەوخۆدا ئەوەی ئاشکراکرد کە تەسفییەکان بەدڵی ئێمە ئاردۆغان دەچێتە قۆناغێکی نوێ و تورکیا ناچێتەوە پێش 2016و پێش کودەتا. ئایاسۆفیاو مافی شمشێر لە مونازەرە (13) سەعاتییەکەی ناسری سوبحانییدا هاتووە ئەبوو حەنیفە کە ئیمامی یەکەمی مەزهەبەکانە دەڵێت گەر ئەم خەلیفەیە «عبدالملک کوڕی مەروان» مزگەوتێک درووستبکات، چەند دەرگایەکی هەبێت، بڵێ ئەبو حەنیفە وەرە دەرگاکانیمان بۆ بژمێرە ناڕۆم بیژمێرم، مزگەوتێک ئەم زاڵمە دروستیکردبێت بەبێ دوودڵی خۆم دەپارێزم لەژماردنی دەرگاکانی و دەترسم بەو ژماردنە ببمە تەرەفداری زاڵم. لەدرێژەی قسەکانیدا سوبحانی دەڵێت شافیعییش لەبەرامبەر خەلیفەی زاڵمی سەردەمەکەی خۆی دەڵێت: همتي همة الملوک ونفسي نفس حر تری المدلة کفرا. ئیمامی ئەحمەد لەزیندانی خەلیفە وەفات دەکات، ئیمامی ئەوزاعی و سەرمەزهەبی ئەوزاعیی حەوت ساڵ لەئینفرادیی دەبێت. سوبحانی پێی وایە دەبێت ئینسانی ساڵح بەمەوقیفەکانی بناسرێتەوە لەبەرامبەر زاڵمدا نەک بەدەستنوێژو ئادابی تەهارەت و قورئان تیلاوەتکردن و مزگەوت دروستکردنەکانی، چونکە گەورەترین جیهاد وشەیەکی حەقە بەرامبەر سوڵتانێکی جائیر. ئەمە جگە لەوەی هەر ئەو سەلاتین و خەلیفانە کچەزای پێغەمبەریان سەربڕی و دواتریش خانەوادەکەیان وەک تۆز بەر باددا. مافی شمشێر KILIÇ HAKKI تێرمێکە تورکەکان باوەڕیان پێی هەیەو پێیان وایە ئەو زەوییانەی کە عوسمانییەکانی باوانیان بەشمشێر گرتوویانە موڵکی شەرعی و یاسایی ئەمانە، جا بەشەڕ بێ یا بەئاشتی دەبێ بچنەوە ناویان و دەستی بەسەردا بگرنەوە. دنەدانە بەردەوامەکانی دونیای عەرەبی و ئیسلامیی بەوەی ئاردۆغان خەلیفەی نوێی ئوممەتە ئەو پیاوەی خستووەتە دۆخێکی هیستریی تەمام عەیارەوە، ئەو پێی وایە خەلیفە ئاردۆغانی یەکەمە و بست بەبستی نەک هەر تورکیا بەڵکو سوریا و عێراق و لیبیا‌و دەریای ناوەڕاست مافی شمشێرەو هیی خۆیەتی. ئەمڕۆ ئیمام جومعەی ئایاسۆفیا عەلی ئیرباش بە فیعلی بەشمشێرەوە رۆیشتە سەر مینبەرو باسی لەحەقی شمشێری تورکەکان کرد بەسەر ئەو مزگەوتەوە. تەسەورم نەەکرد ئەم باسە وا بەئاشکرا بکەن و پێم وابوو لەژێر لێوەوە وەک هێمایەک لەناو یەکدا ئەچرپێنن بەگوێی یەکدا لەسەر ئەو باسە. ئەوان بۆ موسڵ و کەرکوک و شارەزووریش هەمان بۆچوونیان هەیە و بەحەقی شمشێر دەیانەوێت دەستی بەسەردابگرنەوە لەچوارچێوەی میساقی میللی‌دا. لەکاتی وتارەکەیدا پارادۆکسێکی سەیر روویدا، عەلی ئێرباشی سەرۆکی دامەزراوەی ئەوقافی ئەو وڵاتە لائیکە لەسەر مینبەرەکەوە جارجار شمشێرەکەی دەستی رادەوەشاند و دەیوت ئاردۆغانیزمەکەی ئێمە لەتورکیا ئاینی رەحمەت و پێکەوەژیانە. ئەمە لەکاتێکدایە تورکیا ئیسلامیستەکەی ئەمڕۆی عەلی ئێرباش و سوڵتانەکە زیاد لە (850) مناڵی خوار تەمەن یەک ساڵی لەگەڵ دایکەکانیان زیندانی کردوووە. بەڵێ (250) مناڵیان هێشتا چلەیان نەچووبوو کە زیندانیی کران. ئەمە جگە لەوەی دەیان مزگەوت و شاری نیشتەجێبوونی لەکوردستانی ئەو وڵاتەدا لەگەڵ زەوی تەخت کردووە. بەرە فراوانەکانی شەڕی جەندرمەی تورک لەلیبیا و دەریای ناوڕاست و سوریا و هەرێمی کوردستان، تەقینەوە سیاسییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا‌و ئابوورییە داتەپیوەکەی وڵات و داکشانی دەنگەکانی ئاکەپە و پارتی رەگەزپەرستی تورکی کەهاوپەیمان، وایکردووە جوڵەیەکی عاتیفیی سەرڕێ بخرێت و دوونیای ئیسلامیزمی عەرەبی پێ فریوبدرێت ئەم یارییە رەزیل و هەزیلەی ئاردۆغان و دەستوپێوەندەکەی کە لە 2020 دەستیان داوەتێ، لەیارییەکانی ساڵی هەشتای موعەممەر قەزافیی لیبیا دەچێت. ئەویش کە لێی دەقەوما لەدەرەوە، دەهاتەوە لەلیبیا باسی موهاتەراتی ئومەمیی بوون و ئوممەتی عەرەبیی و پانئیسلامیزمی دەکرد، لەکاتێکدا سامانی خۆی و کوڕەکانی پەیتا پەیتا رۆژ دوای رۆژ زیادی دەکرد. هەرکاتێک ئاردۆغان بەهۆی گەندەڵیی و سەرەڕۆییە شەخسیی و خێزانییەکانی دەکرێتە دەرەوەی موعادەلە سیاسیی و دیموکراسیەکانەوە، کاتێک لەسفر کێشەوە دەگوازێتەوە بۆ ئەوەی خۆی خودی کێشەو سەرئێشەبێ لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئیدی دەبێ رۆڵی قارەمان و پاڵەوانی ئوممەت بگێڕێت و لە دەرەوەی دامەزراوە رەسمییەکانی دەوڵەت و پارلەمانی وڵاتەکەی دەکەوێتە ئاکتی سەرەڕۆیانە بە تەجنیدکردنی سکۆڵەر و رۆشنبیری ئیسلامیست و حزبی و ترۆجانەکانی لەسۆشیال میدیا و داوا لە مورتەزەقە چەکدارەکانی ناوخۆ‌و دەرەوە دەکات بۆ ئەوەی بەشداربن لە گوێرایەڵیی کردنی وەک خەلیفەی سەر رووی زەوی و ئەم کارەشی لەڕێگەی وروژاندنی لەپڕی عەتفی ناسیۆنالیستیی و دینیی ئەنجامدەدات، کردنەوەکەی ئایاسۆفیاش لەمە بەدەر نەبوو. دووساڵ بەر لە ئێستا‌و لەکاتی وتاردانی لە میتینگێکی پارتەکەی ئاردۆغان بەتوندی دژی ئەو گەنجە رادیکاڵانە دەوەستایەوە کەدەیانگوت ئایاسۆفیا بکەرەوەو پێی دەوتن «ئێوە جارێ چوار ریز نوێژخوێن ببەنە سوڵتان ئەحمەد ئەوسا داوای کردنەوەی ئایاسۆفیا بکەن». کردنەوەی ئایاسۆفیا نە زەروورەتێکی ئیمانیی و ئیسلامیی بوو لەم تەوقیتەیا نە زەروورەتێکی مێژوویی و کلتوریش بوو، ئەوەی هەبوو زەروورەتێکی ئاردۆغانیی وماشێنە پۆپیولیستێکەی خۆی و باخچەلی بوو. بەرە فراوانەکانی شەڕی جەندرمەی تورک لەلیبیا و دەریای ناوڕاست و سوریا و هەرێمی کوردستان، تەقینەوە سیاسییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا‌و ئابوورییە داتەپیوەکەی وڵات و داکشانی دەنگەکانی ئاکەپە و پارتی رەگەزپەرستی تورکی کەهاوپەیمان، وایکردووە جوڵەیەکی عاتیفیی سەرڕێ بخرێت و دوونیای ئیسلامیزمی عەرەبی پێ فریوبدرێت. ئەکادیمیستیی ئاردۆغانی پێش کردنەوەی ئایاسۆفیا مارکێتینگێکی زۆر هەرزان بۆ ئەو کردنەوەیە ئەنجام درا، یەکێک لە پرۆفیسۆرە بەناوبانگەکانی مێژوو لەو وڵاتە بەناوی بەکر سۆفوئۆغڵو لەتووتێکیدا دەنووسێت « چۆن لەمزگەوتدا دەبێت رەسمی قاحبە هەڵبواسرێت. ئایاسۆفیا ئەمانەتی سوڵتان فاتیحە ، بەبوونی وێنەو مۆزایکی قاحبەو بتەکانەوە دەبێتە یەکەمین مزگەوت لەجیهاندا بەو تایبەتمەندێتییە. بەسە کۆتایی بهێنن بەگەمژەیی و پاراستنی هەنیێ وێنە و بت و لەو مزگەوتەداو لایاندەن.» ئەو (قاحبە)یەی کەئەم پڕۆفیسۆرە باسی دەکات مەسیحییەکان بەمەریەمی پاکیزەی ئەزانن و عیسای لەباوەش گرتووە، لەئاینی ئیسلامیشدا مەریەم مەکانەتی وەک مەکانەتی پێغەمبەرێکی هەیە. بەڵام کاتێ ئیسلامی سیاسیی دەستکەوتی دەوێ نەک ئیمان ئەم تابلۆ قێزەونە پێشکەش دەکات. ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسیی لەو وڵاتە شوێنێکی بۆ تولێرانس و قەبوڵکردنی ئەوی دیکە نەهێشتوەتەوە. بەشی زۆری ئۆپۆزسیۆنی تورکی پێیان وایە ئەم زیهنییەتە تەلەبەی زیهنییەتەکەی حیکمەتیارو تاڵیبانی ئەفغانستانە کە پەیکەرە مێژووییەکەی بودای تەقاندەوە. دەنگۆی ئەوە هەیە ئەو مۆزایک و وێنانەی کە سوڵتان فاتیح نەیشاردنەوە و مێژووی مزگەوت و کڵێساکەیان هەڵگرتووە ئاردۆغان بەتەواوی لەناویان ببات بیانشارێتەوە. ئایاسۆفیا لەنێوان حەسەن کەیف، زەیتوونەکانی عەفرین کردنەوەی مۆزەخانەی ئایاسۆفیا بەمزگەوت قۆناغێکی نوێە بەڵام رەش و تاریکی ئیقتداری ئیسلامی سیاسییە دەبێت شتێک زۆر بەدیهیی بێت کەمێژووی هەزارو (500) ساڵەی ئایاسۆفیا لەمێژووی ئیسلام کۆنترە، هاوکات لەساڵی 1991ـەوە لەبەشێکی ئەو مزگەوتەدا پێنج فەرزە نوێژ ئەنجامدەدرێت و وەک مزگەوت بەکاردەهێندرێت و هەڵاشی درووستنەکردووە. بەڵام کردنەوە سیاسییەکەی ئەمجارە ئیسلامی سیاسیی دوونیای عەرەبی و کوردیی هێناوەتە هەلەکە سەما کەدوور نییە سبەی ئاردۆغان لەژێر باری بڕیارەکە دەربچێت لە مانۆڕێکی هاوشێوەی خستنەخوارەوە و دواتر سازشکردن لەسەر فڕۆکە روسییەکە و کودەتاکەی تەمه‌وزی 2016 دایبخاتەوە و ئەوەشی پیرۆزبایی کردنەوەی کردووە زیندانیی بکات. ئەو لەوحە فەننیانەی مەسیح و مەریەمی پاکیزە کە لەناو گونبەدی مزگەوتەکەدا هەن نیشانەی پرسیاری شەرعی دروستدەکەن کە داخۆ لەمیتۆدۆلۆژیای ئیسلامدا نوێژ خوێندن بەرامبەر پەیکەرو وێنەی نەخشێندراو درووستە یا خود نا! دەنگۆی ئەوە لەدامەزراوەی ئەوقافی ئەو وڵاتە دەبیسترێت کە ئەو وێنە نەخشێندراوانەی هەزار ساڵ تەمەنیانە لابدرێن لەکاتی فەریزەکاندا و شێوازی لادانەکانیان هێشتا روون نییە. ئەمە لە کاتێکدایە ئیستانبوڵ کێشەی مزگەوتی نییەو هەر لەبەرامبەر ئەو مزگەوتەدا مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد بە نزیکەیی هەمان قەبارە هەیەو سێ ریز نوێژخوێنی تێدا نابیندرێت بۆ فەریزەکان چونکە لەو وڵاتەدا ئیسلامی سیاسیی ئاینی ئیسلامی لەهەمو موراڵ و ئیمان و قوڵبوونەوەیەکی رۆحی خاڵی کردۆتەوە بۆ چەند مانۆڕێکی بەرژەوەندیخوازانەی سیاسیی تاکە کەسێک. چەند مانگێک بەر لە ئێستا ئاردۆغان مزگەوتێکی دیکەی لەسەر رووبەریی (22) هەزار مەتری دووجا لەگردی چامڵجای ئیستانبوڵ کردەوە کەشوێنی نوێژخوێندنی (60) هەزار کەسی تێدا دەبێتەوە. مزگەوتی سولەیمانییەش چەند کیلۆمەترێکی کەم دوورە لە ئایاسۆفیاوە کە لە ئایاسۆفیا گەورەترە. سێ هەفتەی رابردوو دێی کوردنشینی حەسەن کەیف بەمنارەو گومەزو گونبەدە (700) ساڵانەکانییەوە کرا بەژێر ئاوی دیجلەوە. مێژوونووسان مێژووی دروستبوونی دێکە بۆ نزیکەی حەوت هەزار ساڵ بەر لەزایین دەگێڕنەوە. دێی حەسەن کەیف یەکێکە لەو دێیانەی دەیان ئاسەواری ئەییوبییەکانی تێدایە و ئەوان وەک قەڵایەکی ئامین بەکاریانهێناوە لەسەردەمی عەباسییەکاندا. مزگەوتە مێژووییەکەی حەسەن کەیف، یادگاری ئەییوبییەکانە لەو دێیە کە بەتەواوی وردەکارییەکانییەوە چیرۆکی تەلارسازیی کوردیی و شارستانێتی ئەییوبییەکان دەگێڕێتەوە. حەسەن کەیف بەماڵ و باڵەخانە و منارەو گومەزە هەزار ساڵییەکانییەوە نوقمی دیجلە کرا. چەند کیلۆمەترێک لەولاوە دێیەک لە چیمەنتۆو ئەلیکۆبۆن و بلۆک و شیش و پلاستیک دروستکرا. مزگەوتی ئەیوبییەکانیش کرا بەژیر دیجلەوەو بۆ هەمیشە بەفەرامۆشی سپێردرا. ئەم ئاکتەی ئاردۆغان ئیسلامی سیاسیی نەهەژاند، چونکە ناسیۆنالیزمی دینیی و نەژادیی ئاردۆغان رێگانادات هیچ زانایەکی سوننی سەر بەئاخوڕەکەی خۆی قسە لەگۆڕینی دیمۆگرافیای گەلانی تورکیا و بەتایبەتی گەلی کورددا بکات. ئەم بەنداوەی سەر دیجلە بەتەنها حەسەن کەیفی خاپور نەکرد، بەڵکو لە ئایندەی نزیکدا ئاو دەبێتە چەکێکی بەهێز بۆ بەچۆکدا هێنانی کوردانی سوریا‌و عێراق و لەئەگەری ملەجەڕێ و ملنەداندا ئاردۆغان ناوچەکانیان بەتەواویی دەکاتە بیابانەکانی عەرعەر. ئیسلامیزمی تورکیی و بەدیاریکراویش پانتورکیستێکی وەک ئاردۆغان زۆر بەوردی کار لەسەر شێوانیدنی دیمۆگرافیای گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەناویشیاندا کورد دەکات» هۆشیار زێباری کە حزبەکەی هاوپەیمانی ئاردۆغانە لە تویتەر مەترسیی شێواندنی دیمۆگرافیای کوردستانی عێراقی بڵاوکردەوە». لەسەرووبەندی بەلاماردانی عەفرین و گۆڕینی بەویلایەتێکی مورتەزیقی تورکیا، زۆرترین زەرەر بەر دار زەیتوونە سەدان ساڵانەکانی ئەو شارە کەوتن. مورتەزەقە عەرەبەکان بەهاوکاری سوپای تورکیا سەدان پیرە زەیتوونی ئەو شارەیان لەڕەگ و بێخ هەڵکێشاو لە بازاڕەکانی تورکیا و ئەوروپادا بەدەیان هەزرا دۆلار ساغیان کردنەوە، ئەوەشی پێیان هەڵنەکێشرا گڕیان تێبەرداو سووتاندنیان. زەیتوون دارێکی رەسەن و مێژوویی عەفرینەو وەک بەشێک لەدیمۆگرافیای ئەو شارە چاوی لێدەکرێت. هەر وەک چۆن فەلەستینییەکان زەیتوون و زەعتەریان کردووە بە بەشێک لە دیمۆگرافیای خاکەکەیان و بەردەوام یاسر عەرەفات دەیگوت « نحن باقون ما بقی الزعتر و الزیتون، هەتا زەیتوون و زەعتر بمێنن ئێمەش دەمێنین» بەهەمان شێوە عفرینییەکانیش هەمان هەستیان بۆ زەیتون هەیە. بەڵام جیاوازییەکە ئەوەیە کە ئیسرائیل بەهەموو دڕندەیی و داگیرکارییەکانی خۆیەوە دەستی بۆ دار زەیتوونەکان نەبرد. بە قەولی سالمی ساحێبقڕان رۆمی ئەوەندە شوومە لە شەخس گەڕێ، لە زەیتوون و قەل و قازیش دەدا زەرەر. کردنەوەی ئایا سۆفیاو هەڵگیرساندنی هەڵای سیاسی پڕۆفیسۆر ماهیر کایناک پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت: گەر سیاسییەکانی وڵاتێک زوو زوو دەرکەوتن و قیڕەقیڕیان کرد‌و دەنگیان بەرزکردەوە ئەوە بزانە: یەکەم/ ناڕێکی و کێشەیەکی گەورە بەرۆکی وڵاتەکەی گرتووەو پێیان چارەسەر ناکرێت. دووەم/دزن قسەکانی کایناک کتومت بۆ ئەم هەڵایە راست دەردەچێت کە لەکردنەوەی ئایاسۆفیادا بەدیکرا. گەر یەکێک پینەو پەڕۆکانی زۆر گەورەبوون و دەنگی زۆر بەرزکردەوە بزانە ئەو زەرەرەش داوێتی زۆر گەورەیە. حەقیقەت بێ زمان نییە بەڵام بێدەنگە و پێویستی بەقیڕە قیڕو تەشویش و ژاوەژاو هەڵاو هاتو هاوار نییە. خۆی خۆی تەجللی دەکات. ئەوەی لەساڵی 2014ـەوە تورکیا ئیدارە دەدا تەیب ئاردۆغان نییە بە تەنها بەڵکو پیرە پیاوێک بەناوی دۆغو پەرینچەک لەژێر هەموو جوڵەکانی ئاردۆغانەوەیە. ئەندازیاری تورکیای دوای 2014یە. پەرینچەک بەکەسی سەرەکی رێکخراوی ئەرگەنەکۆن «دەوڵەتی قوڵ» دادەندرێت، ئاڤراسیاجی و ئوڵوساڵجیشیان پێ دەڵێن. زیاتر پرۆ روسیان. ئەندازیاری دابڕینی تورکیایە لە یەکێتی ئەوروپاو رێکخستنی ئاردۆغان و روسیایە. ئاردۆغان هەموو سازشێکیان بۆ دەکات لەپێناو مانەوەی خۆی لەسەر کورسیی دەسەڵات. ئایاسۆفیاش بە گڵۆپی سەوزی ئەرگەنەکۆن کراوەتەوە و کێشە موزمین و سەرەتانییەکانی تورکیای پێ پەردەپۆش دەکرێت. شەش مانگ پێش ئێستا لەباسی کردنەوەی ئایا سۆفیادا ئاردۆغان رەگی ملی رەپ دەبوو بەڵام لەپڕ وتیان ئەیکەینەوە. کەسانێکی وەک دەمیرتاش، باباجان، داودئۆغڵو، کلچدارئۆغڵو، مەرال ئاکشەنەر کە بەهەموویان زیاتر لە 59% لەسەدی دەنگی تورکیایان هەیە میدیاکانی تورکیایان لێ قەدەغە کراوەو هەرگیز دەرناکەون لێیانەوە، بەڵام ئەم دۆغو پەرینچەکە لەدوایین هەڵبژاردندا کەمتر لە 1% ی دەنگەکانی هێناوەو هەر شەوی لەمیدیایەکەی گەورەوە دەردەکەوێت و بەئاشکرا دەڵێت ئێمەین کە تورکیا بەڕێوە دەبەین و گەندەڵی زۆری ئاردۆغانیشمان لەبەردەستدایە، بەڵام کەس پێی ناڵێ سەری چاوت برۆیە. ئەوەی دەڵێ هەموو ئەوروپاو ئامریکا زیڕەیان کردووە و دژی کردنەوی ئایاسۆفیان وەک مزگەوت درۆ دەکات و وەهمێکی نەزەریەی موئامەرەی نێو مێشک و دوونیابینییە بچووکەکەی خۆی ئەگوازێتەوە، چونکە ئایاسۆفیا میراتێکی مەسیحییە ئۆرتۆدۆکسەکانە و زیاتر سەر بەکاتیدرائیی رووسەکانە، هەرچیی ئەوروپاو هەردوو ئەمریکاکە هەن پەیڕەوی یا پرۆتستانت یا کاسۆلیکن کە دوژمنایەتییان لەگەڵ ئۆرتۆدۆکسەکان هەبووە و هەیە بەردەوام حەز بەلاواز بوونیان دەکەن. وەک شیعەو سوننە وان. رووسیاش لەپاش شەپۆلە بێدینییەکەی سۆڤێتی جاران کەمتر دین و دیانەت و کەنیسەی بۆ گرنگە. ئەوەی بۆ ڤلادمیێر پووتن گرنگە ئێستا هێزو پارەو دەستکەوتە. دیارە ئەرگەنەکۆن و بەدیاریکراویش پەرینچەک تورکیا بەتەواویی دەخەنە رەهنی پوتنەوە بەم ئاکتە سەرسەرییەی ئاردۆغان. دەستبەسەرداگرتنی قەوقاس و گەرووی فسفۆڕو بەشێک لەکوردستانی تورکیا خەونی لەمێژینەی قەیسەرەکانی رووسە. پێش کردنەوەی ئایاسۆفیادا، ڤلادیمێر پوتن وتی ئەوە کێشەیەکی ناوخۆیی تورکیایە لەکاتێکدا چاوەڕوانیی هەڵوێستی تووندی لێدەکرا. دەنگەکانی ئاکەپە کەمی کردووەوکورسییەکەی ئاردۆغان دەلەقێ، بۆیە هەم شەڕ هەم راکێشانی عاتیفەی دینیی زەروورەتە. ئەحمەد داودئۆغڵو لەتویتێکی موعەمما ئامێزداو دژی ئیقتیدارو پیاوەکانی دەوری ئاردۆغان ئەمڕۆ نووسیوێتی نزیکیی رۆحی لە ئایاسۆفایا گرنگە نەک نزیکی فیزیکی و جەستەیی. ئەوەی ماوەتەوە بگوترێت ئەوەیە جوانترین و ناسکترین شتی ئینسان هەست و سۆز‌و ئیحساسات و تێکەڵکردنی خۆشی و ناخۆشییەکانیەتی لەگەڵ ئینسانەکەی هاوژین، هاوزمان، هاودین، هاوژیان و هاومەشرەبەکەی. سوتێنەرترین ئازاریش ئەو ئازارەیە کاتێک تۆئەم شتە جوانانەت کردۆتە ئەسیری بەرامبەرێکی ساختەچی خۆپەسەندی خۆپەرەستی بێ قییەم و ئەویش لەپاداشتی هەناسە گەرمەکانتا هەیەتی قسەی سارد‌و سڕ‌و بەستەڵەکێک لەشکاندن، وەک رێوییەکی پیر بێباکانە تووڕت هەڵدەداو تووشی شکانی غایەی خەیاڵ و ئومێدت دەکات. لەدیندا ئەمە پێی دەوترێت وەڵاو و بەڕاو. ئینسانی عاقڵ دەبێت بزانێت ئیکسیری دەروونی دەداتە دەست کیمیاگەر تا بیکاتە ئاڵتوون یا ئاسنگەر تا ژەنگی پێ هەڵبهێنت. دڵنیام ئاردۆغان ئەو فریادڕسە نییە کەئیسلامی سیاسیی و ئیخوانی جیهان ئومێدیان پێدا هەڵواسیوە و رۆژێک لەڕۆژان وایان دەگرێنێ لەبری فرمێسک خوێن بەچاویاندا بێتە خوارەوە.
دیمه‌ن ئیسماعیل «باوکم تووشى کۆرۆنا بوو بردمان بۆ نه‌خۆشخانه، دکتۆره‌که ده‌رزیه‌کى ئهکتێمراى بۆ نووسین، له‌برى چاره‌سه‌رى بکات بووه هۆى گیانله‌ده‌ستدانى « محه‌مه‌د ستار واده‌ڵێت. له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌رمان و چاره‌سه‌رى زۆر لهبازاڕو ده‌رمانخانه‌کاندا بڵاو بووه‌وه وه‌ک چاره‌سه‌رى په‌تاى کۆرۆنا، یه‌کێک له‌وانه ده‌رزى (tucilizumab) ، به‌ناوى (actemra) بازرگانى پێوه‌ده‌کرێت، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ڵێت:» ئه‌و ده‌رزییه زۆر ورد‌و هه‌ستیاره‌و پزیشکى پسپۆڕ ده‌ینووسێت، به‌ڵام هێشتا پزیشکان نه‌یانتوانیوه له‌کاتى گونجاو‌دا به‌کاریبهێنن». ده‌رزى ئهکتێمرا، له‌وڵاتى ژاپۆن، ئاسیا دروستده‌کرێت، له‌ڕێگاى ده‌ماره‌وه له‌نه‌خۆش ده‌درێت بۆ چاره‌سه‌رى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و سیستمى به‌رگرى له‌ش و هه‌وکردنى جومگه به‌کارده‌هێندرێت. محه‌مه‌د ستار، ته‌مه‌ن (20) ساڵ کوڕى یه‌کێک له‌و قوربانیانه‌ى توشبووى کۆرۆنایه دانیشتووى گه‌رمیانه بۆ هاوڵاتى وتى :»باوکم نزیکه‌ى بیست رۆژبوو تووشى کۆرۆنا بوو بوو کەتەمەنی (65) ساڵ بوو، نیشانه‌کانى تووشبوونى لێده‌رکه‌وت بردمان بۆ نه‌خۆشخانه، دکتۆر ده‌رزى ئهکتێمراى بۆ نووسین بیکڕین». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد لهتهکسیهک داواى کردووه له‌سلێمانى بۆیان کڕیووه‌و نرخه‌که‌ى به سێ هه‌زار دۆلار بووه. باوکى محه‌مه‌د هیچ نه‌خۆشییه‌کى تر‌ى له‌گه‌ڵدا نه‌بوو، ته‌نیا کۆرۆناى بوو دواى یه‌ک کاتژمێر له‌به‌کارهێنانى ده‌رزیه‌که گیانى له‌ده‌ستدا به‌پێى وته‌ى کوڕه‌که‌ى. محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه تائێستا سکاڵاى یاسایى له‌سه‌ر ئه‌و پزیشکه تۆمارنه‌کردووه کهدهرزییهکهى بۆ نووسیوه. به‌پێى به‌دواداچوونى په‌یامنێرى هاوڵاتى ئه‌و ده‌رزییه له‌بازاڕه‌کاندا به‌شێوه‌ى گه‌یاندن کڕین و فرۆشتنى پێوه‌ده‌کرێت. ئەو پزیشکەی ئەو دەرزییەی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا نووسیوە بۆ هاوڵاتى دەڵێت: دەرزیی ئەکتێمرا بەشێک لەتووشبووانی چارەسەر کردووە سالار محمد، دکتۆری پسپۆڕی هەناوی، لەنەخۆشخانەی قەڵا لە شاری کەلار کاردەکات، بەهاوڵاتى وت: دەرزی ئەکتێمرا بۆ ئەو کەسانە دەنووسین کە گەنجن و تەنگەنەفەس بن و سوود لە پلازما نەبینن،ئەو کەسانەی کە ڕۆمانتیزمیان هەیە بەکاردێت،هەروەها بۆتوش بوانی کۆرۆناش سودی لێدەبینن». هەروەها وتیشی: »لەکاتی حاڵەتە توندەکان ئەم دەرزیە بۆنەخۆش بەکاردێنین لەکاتێک دا هیچ ڕێگاچارەیەکی تر لەبەردەست نەمێنێت نەخۆش سوود لە چارەسەرەکانی تر نابینێت ،هەروەها %70 ی نەخۆش سوود لەم دەرزیە دەبینن» ئەو پیاوەش دوای بەکارهێنانی ئەم دەرزیە مردوە تەمەنی 65 ساڵ بو ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى به‌هۆى ده‌رزى ئهکتێمرا گیانیان له‌ده‌ستداوه سکاڵایان نه‌کردووه لهبهڕێوهبهرایهتى پۆلیس، به‌و هۆیه‌وه هیچ داتایه‌ک له‌به‌رده‌ستدا نییه له‌باره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى به‌هۆى ده‌رزیه‌که‌وه مردوون. ئومێد مه‌جید ، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى که‌لار بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد تائێستا هیچ که‌سێک نه‌هاتووه بۆ لایان سکاڵا له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانى که‌سوکارى بکات به‌هۆى به‌کارهێنانى ئه‌و ده‌رزییه‌وه« به‌کارهێنانى ده‌رزییه‌که بڵاوه، به‌ڵام هیچ که‌سێک سکاڵاى تۆمار نه‌کردووه«. ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:» ئه‌م عیلاجانه ده‌چێته قاڵبى بازرگانییه‌وه، له‌هه‌ر جێگایه‌ک بفرۆشرێت به‌هه‌ڵه بدرێت به‌خه‌ڵک ئیجرائاتى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت». لوقمان وه‌ردى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م عیلاجانه کردووه که‌ده‌چێته قاڵبى بازرگانییه‌وه، له‌هه‌ر جێگایه‌ک بفرۆشرێت به‌هه‌ڵه بدرێت به‌خه‌ڵک ئیجرائاتى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، ئێستاش به‌رده‌وامین له‌به‌دواداچوونى به‌کارهێنانى ئه‌و ده‌رزییه«. به‌کارهێنانى ده‌رزى ئهکتێمرا زیانه‌کانى بۆ تووشبووانى کۆرۆنا دواى به‌کارهێنانى ده‌رده‌که‌وێت که هه‌ست به له‌رزو تاو سه‌ر سووڕان و سه‌ر ئێشه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ى زه‌خت و ئاوسانى پێست ده‌که‌ن، وه‌ک پزیشکانى ده‌رمانساز باسى ده‌که‌ن. د.ئاریان محه‌مه‌د، پزیشکى ده‌رمانساز به‌هاوڵاتى وت: »ده‌رزى ئهکتێمرا بۆ (ئهنتى بۆدى)یه بۆ به‌رگرى له‌ش به‌کاردێت، ناتوانین بڵێین چاره‌سه‌رى ته‌واوى کۆرۆنا ده‌کات، له‌هه‌ندێ وڵات ئه‌و ده‌رزیه سودى هه‌بووه لهههندێکیش کاریگه‌رى خراپى بۆ سه‌ر نه‌خۆشه‌کان هه‌بووه«. هه‌روه‌ها دکتۆر دیارى نیهایه‌ت ، پسپۆڕى نه‌شته‌رگه‌رى گشتى شاره‌زا له‌بوارى چاره‌سه‌رکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا باسى له‌وه‌کرد ئه‌و که‌سانه‌شى تووشبوى کۆرۆنان چاره‌سه‌رى ڤیتامین دى و ڤیتامین سى و حه‌پى زینک و حه‌پى قورگ ئێشه‌یان پێده‌درێت، وتیشى:» ده‌رزى ئهکتێمرا پێویسته پسپۆڕى تایبه‌ت به‌کارى بهێنێت بۆ نه‌خۆش و له‌کاتى زۆر پێویست بینووسێت». وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه ده‌رزى ئهکتێمرا له‌ژێر چاودێرى پزیشک به‌کارده‌هێنرێت ، ئه‌گه‌رنا مه‌ترسى زۆر گه‌وره دروستده‌کات بۆ سه‌ر نه‌خۆشه‌که‌و بهچارهسهرێکى کیمیایى سه‌یرده‌کرێت. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ده‌رزی ئهکتێمرا له‌ژێر چاودێرى پزیشک به‌کارده‌هێنرێت، ئه‌گه‌ینا مه‌ترسى زۆر گه‌وره دروستده‌کات بۆسه‌ر نه‌خۆشه‌که، چونکه وه‌کو چاره‌سه‌رێکى کیمیایى سه‌یرده‌کرێت». ناوبراو ئه‌وه‌شى روونیکرده‌وه ئه‌و جۆره ده‌رزییه بۆ که‌سانێک به‌کاردێت کۆئه‌ندامى به‌رگرییان کێشه‌ى بۆ دروست بێت، چونکه« به‌کارهێنانى ئه‌و ده‌رزییه زۆر ورده، ته‌نیا دکتۆرى پسپۆڕى هه‌ناو، کۆئه‌ندامى هه‌ناسه ئه‌وانه‌ى لهپهتازانیدا شاره‌زان ده‌توانن بینووسن بۆ نه‌خۆش نه‌ک پزیشکى دیکه«. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که« راسته ئه‌م ده‌رزییه سوودى هه‌یه، به‌ڵام هێشتا پزیشکه‌کان نه‌یانتوانیوه ده‌رزى ئهکتێمرا له‌کاتى گونجاو‌دا به‌کاربهێنن». هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌و ده‌رمانانه‌ى بۆ تووشبوانى کۆرۆنا هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ کراوه بریتین له(ده‌رمانى کۆئه‌ندامى به‌رگرى، ڤیتامینه‌کان، نزمبوونه‌وه‌ى تا، دژه هه‌وکردن، ئازارشکێن) زیاتر به‌کارده‌هێنرێن.
هاوڵاتى دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکه له‌نووسراوێكدا كه بۆ ئۆرگانه تایبه‌ته‌كانی خۆی ناردووه‌و وێنه‌یه‌كی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه، تێیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی بۆ دۆخی كورد لەئاستی ناوخۆ‌و هه‌رێمایه‌تی دەخاته‌ڕوو، له‌و هه‌ڵسه‌نگانە‌دا داوای پێكهێناننی ‘’به‌ره‌یه‌كی گه‌وره‌ی شه‌ڕ’’ دژی توركیا دەكات. له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا كه‌جه‌كه پێیوایه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت په‌كه‌كه بكاته قوربانی فشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئێران و ده‌یه‌وێت توركیا له‌ئێران و روسیا دووربخاته‌وه‌و لەوڵاتانی عه‌ره‌بی نزیك بكاته‌وه‌و باجی ئه‌مه‌ش به په‌كه‌كه بدات. كه‌جەکە ده‌ڵێت هێشتا دیارنیه كه‌عێراق تاچه‌ندێك پاڵپشتی له‌ناوبردنی په‌كه‌كه ده‌كات كه‌جه‌كه له‌و نووسراوه‌دا كه به‌ناونیشانی ‘’ هەڵسەنگاندنی دۆخەكه’’ ئاماده‌ی كردووه، باس له‌وه ده‌كات هه‌وڵێك هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی په‌كه‌كه، ئەمه‌ریكاو عێراقیش به‌شێكن له‌و هەوڵه، عێراق به‌هۆی لاوازییه‌وە هه‌ندێك فشاری توركیای قبوڵ كردووه و بێده‌نگه، به‌ڵام كه‌جەکە ده‌ڵێت هێشتا دیارنیه كه‌عێراق تاچه‌ندێك پاڵپشتی له‌ناوبردنی په‌كه‌كه ده‌كات. كه‌جه‌كه هه‌روه‌ها پێیوایه ئه‌و پلانه به‌ته‌نیا دژی په‌كه‌كه نیه، به‌ڵكو پێیوایه پلانه‌كه دژی هەموو كورده، هه‌روه‌ها پێیوایه په‌كه‌كه خاوه‌نی ئه‌زموونه‌و ده‌توانێت به‌رگری له‌مانه‌وەی خۆی بكات، به‌ڵام داوای به‌رەیه‌كی گه‌وره‌ی شه‌ڕ ده‌كات دژی توركیا. پارتی (١٢) هه‌زار كه‌سی له كه‌مپی مه‌خموور گه‌مارۆداوه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی كه‌جه‌كه به‌ڕه‌خنه‌گرتن له‌پارتی ده‌ستپێده‌كات و تۆمه‌تباری ده‌كات بەگەمارۆدانی (12) هه‌زار كه‌س له‌كه‌مپی رۆسته‌م جودی كه تایبه‌ته به‌كوردانی باكوری كوردستان له نزیك مه‌خموور. هه‌روه‌ها پارتی تۆمه‌تبار ده‌كات به قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو هاوكارییه‌كی مرۆیی و ته‌ندروستی. دەوڵەتی تورک ئەوەی بەدەستی داعش نەیتوانی ئەنجامیبدات، خۆی دەیکات. لەلایەکی ترەوە هێرشی سەر مەدەنیەکانی مەخموور بەواتای هێرشی بەرانبەر هەموو گەلی کورد دێت له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا هاتووه ‘’دەوڵەتی تورک، ١٥ی تەمموز کوردانی ئێزدی قوڕبانیانی دەستی داعش و هاوڵاتییە مەدەنییەکانی مەخموور کە بەهۆی زوڵمی دەوڵەتی تورکەوە هەڵهاتوون بۆردومان کرد. کاتێک ئێزدییەکان لە بەرانبەر هێرشی دڕندەی داعش بەتەنها مانەوە، یەپەگە و پەکەکە رێگرییان لەکۆمەڵکوژی ئیزدییەکان کر و بەسەر داعشدا سەرکەوتن. ئەمڕۆش دەوڵەتی تورک ئەوەی بەدەستی داعش نەیتوانی ئەنجامیبدات، خۆی دەیکات. لەلایەکی ترەوە هێرشی سەر مەدەنیەکانی مەخموور بەواتای هێرشی بەرانبەر هەموو گەلی کورد دێت’’. لەبەرانبەر هێرشەکان بەرپرسانی عێراق و هێزە نێودەوڵەتییەکان هەڵوێستی پێویستیان دەرنەبڕیوەو تورکەکان بەم هۆیەوە دەرفەتیان بینی و ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، دەستی بەهێرشی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمی حەفتانینی باشووری کوردستان کرد. حکومەتی عێراق دوای (١٥) رۆژ، هێزەکانی پاراستنی سنوری بۆ دەرکارێ و باتوڤا نارد کە زۆربەیان پێشمەرگەی نزیک لە پەدەکەن. هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه ‘’پێویستە ئەمەش لەبیرنەکرێت کە (12) هەزار کەسی مەدەنی ساڵێکە لەژێر گەمارۆی پەدەکەدان. هەموو پێویستییەکی سەرەتایی و خزمەتی تەندروستی بۆ گەلی مەخموور قەدەغەکراون، بەهۆی ئەم گەمارۆیە بەدەیان نەخۆش ناتوانن سەردانی پزیشک بکەن و پێویستی دەرمان دابین بکەن. دەبێت سەرنجی ئەوە بدرێت کەهەم شەنگال و هەم مەخموور لەناو خاکی عێراقدان. لەبەرانبەر هێرشەکان بەرپرسانی عێراق و هێزە نێودەوڵەتییەکان هەڵوێستی پێویستیان دەرنەبڕیوەو تورکەکان بەم هۆیەوە دەرفەتیان بینی و ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، دەستی بەهێرشی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمی حەفتانینی باشووری کوردستان کرد. حکومەتی عێراق دوای (١٥) رۆژ، هێزەکانی پاراستنی سنوری بۆ دەرکارێ و باتوڤا نارد کە زۆربەیان پێشمەرگەی نزیک لە پەدەکەن. دوای ئەوەی ژمارەیەک حزبی کوردی رایانگەیاند بەهۆی هێرشەکانەوە زیان بەر گەلەکەمان دەکەوێت و پێویستە حکومەتی عێراق دەستوەردان بکات، دواتر ئەم هەنگاوە نراو ئەم هەڵوێستەش بەهێزبوو. بێدەنگی لایەنە کوردییەکانیش وایکردووە کەدەوڵەتی تورک لەڕێگەی ئەم ئۆپراسیۆنەوە لە هەندێک هەرێمی باشوور و رۆژئاوای کوردستان خۆی جێگیر بکات و دواتر داگیرکاری خۆی لە باشوور‌و رۆژئاوا فراوانتر بکات توركیا داگیركاری خۆی لهباشورو رۆژئاوا فراوانتر ده‌كات به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی كه‌جه‌كه؛ هەندێک زانیاری هەیە کە بەرلەهێرشەکانی توركیا بۆسه‌ر باشووری كوردستان، ‘’دەوڵەتی تورک لەگەڵ ئەمریکا چاوپێکەوتنی کردووەو رێککەوتنی لەسەرکراوە. ئەمریکا دەوڵەتی تورک لەپێناو بەرژەوەندیەکانی بەکاردەهێنێت کە تورکیاش رۆژئاوا‌و باشووری کوردستان لەسەر ئاسایشی خۆی وەک مەترسی دەبینێت و ئەم هاوکارییەش زەمینەی ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری خۆشدەکات و پشتگیریی لێدەکات’’ . له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا هاتووه ‘’سیاسەتی دەوڵەتی تورک، ئەمریکا و عێراق و بێدەنگی لایەنە کوردییەکانیش وایکردووە کەدەوڵەتی تورک لەڕێگەی ئەم ئۆپراسیۆنەوە لە هەندێک هەرێمی باشوور و رۆژئاوای کوردستان خۆی جێگیر بکات و دواتر داگیرکاری خۆی لە باشوور‌و رۆژئاوا فراوانتر بکات. بەم شێوەیە دەوڵەتی تورک بە داگیرکردنی رۆژئاوا‌و باشووری کوردستان، دەیەوێت سیاسەتەکانی بەسەر عێراق و سوریاش بسەپێنێت’’ . له‌به‌شێكی تری هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا سه‌باره‌ت بەئامانجه‌كانی توركیا ده‌ڵێت: ‘’ئامانجێکی تری ئەوەیە کە لەنێوان باکوور، باشوور و رۆژئاوادا هەندێک هەرێمی بێ کورد دروست بکات، دواتر مورتەزەقەی لێ دابنێت. ئەمەش ئاشکرای دەکات کەهێرشەکان بەتەنها لەدژی پەکەکە نین، بەڵکو لەدژی هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد، سیاسەتی کورد، خاکی کورد، یەکێتی گەلی کورد، ئابوری کورد‌و هەبوونی کوردە. پێویستە هێرشەکان بەم جۆرە ببینرێن و گەلی کورد بەم پێیە بجووڵێتەوە’’. ‘’دیارە ئەمریکا دەیەوێت پەکەکە لاواز بکات بۆ ئەوەی لەبەردەم سیاسەت و بەرژەوەندییەکانی نەبێتە ئاستەنگ. ئەمریکا پێشتر سیاسەتێکی بەم شێوەیەی بەرانبەر بزوتنەوەی فەڵەستین بەکارهێنا. خۆی ماوەیەکی زۆرە لەبەرانبەر پەکەکە سیاسەتێکی بەو شێوەیە بەڕێوەدەبات ئه‌مریكا به‌هۆی ئێرانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر توركیا بێده‌نگه له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا بۆ بارودۆخی كورد لەناوچه‌كه‌و سیاسه‌تی زلهێزه‌كاندا هاتووه ‘’وادیارە کە تائەمریکا لەبەرانبەر ئێران ئەنجامێک بەدەستنەهێنێت، پشتگیرییەکانی بۆ دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامی پێدەدات. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەش سوود لەم سیاسەتە وەردەگرن و هەوڵدەدات پەکەکە لەناوببات. سیاسەتی دەوڵەتی تورک لەناوخۆو دەرەوەدا لەسەر بناغەی لەناوبردنی گەلی کوردە’’ . هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ‘’ئەمریکا پەکەکە لەبەرانبەر سیاسەتەکانی وەک ئاستەنگ دەبینێت و دەوڵەتی تورک بەکاردەهێنێت و دەیەوێت پەکەکە لاواز بکات و پشتگیریی لە دەوڵەتی تورک دەکات. بەم شێوەیە دەیەوێت پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ روسیا لاواز بکات و لێی دووربکات. دەبینرێت کە لەم دواییانەدا تورکیا بەرەو سیاسەتەکانی ئەمریکا هەنگاو دەنێت و پەیوەندییەکانی پتەوتر دەکات. هەڵوێستی خۆسەری پەکەکە، تێکۆشان و سیاسەتەکەشی لەبەرانبەر سیاسەتی زلهێزەکان لە ناوچەکە ئاستەنگێکی گەورەیە’’. كه‌جه‌كه ده‌ڵێت ‘’دیارە ئەمریکا دەیەوێت پەکەکە لاواز بکات بۆ ئەوەی لەبەردەم سیاسەت و بەرژەوەندییەکانی نەبێتە ئاستەنگ. ئەمریکا پێشتر سیاسەتێکی بەم شێوەیەی بەرانبەر بزوتنەوەی فەڵەستین بەکارهێنا. خۆی ماوەیەکی زۆرە لەبەرانبەر پەکەکە سیاسەتێکی بەو شێوەیە بەڕێوەدەبات. بەڵام ئەو شتەی کە توانییان لەیاسر عەرەفاتی بەدەستبهێنن، نەیانتوانی لە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی بەدەستبهێنن. ئێستاش پلانێکی تریان داڕشتووە. دەیانەوێت ئەو هێزەی کە پەکەکە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خوڵقاندوویەتی نەک بەتەواوی لەناوی ببەن، بەڵکو لاوازی بکەن و بۆ خزمەتی خۆیان بەکاریبهێنن’’. به‌بۆچوونی كه‌جه‌كه؛ ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت پەیوەندیەکانی تورکیا لەگەڵ ئێران و روسیا لاوازبكات و له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی سوننه به‌هێزی بكات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه توركیا لەناكۆكیدایه له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی له‌لیبیا. هەموو ئەو هێزانەی کە لە ناوچەکە سیاسەت دەکەن و بۆ بەرژەوەندییەکانیان هەوڵدەدەن، هێزی سیاسەتی پەکەکە دەبینن. لەلایەک دەیانەوێت بێکاریگەری بکەن و لەلایەکیش دەیانەوێت بۆ خزمەتی خۆیان بەکاریبهێنن. لەسەر هەبوونی پەکەکە نەک تەنها لەبەرانبەر تورکیا، بەڵکو لەبەرانبەر عێراق، سوریا و ئیران و هێزە سیاسیەکانی تری کوردیش سیاسەت دەکەن له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه ‘’ئەمریکا بۆئەوەی سیاسەتەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەببات، لاوازکردنی پەیوەندیەکانی تورکیا لەگەڵ ئێران و روسیا بەگرنگ دەبینێت. دەیەوێت بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی تورک و عەرەب بۆ بەشێک لە سیاسەتەکانی بەکاربهێنێت. بەم شێوەیە لەجەنگی سێیەمی جیهانیدا دەیەوێت ئاڵۆزییەکانی نێوان تورک و عەرەب نەهێڵێت و ئاستەنگەکانی بەردەم سیاسەتەکانی بڕەوێنێتەوە’’. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ‘’هەموو ئەو هێزانەی کە لە ناوچەکە سیاسەت دەکەن و بۆ بەرژەوەندییەکانیان هەوڵدەدەن، هێزی سیاسەتی پەکەکە دەبینن. لەلایەک دەیانەوێت بێکاریگەری بکەن و لەلایەکیش دەیانەوێت بۆ خزمەتی خۆیان بەکاریبهێنن. لەسەر هەبوونی پەکەکە نەک تەنها لەبەرانبەر تورکیا، بەڵکو لەبەرانبەر عێراق، سوریا و ئیران و هێزە سیاسیەکانی تری کوردیش سیاسەت دەکەن. ئەمریکا بۆئەوەی سیاسەتەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ بکات بەتایبەتی دەیەوێت عێراق و تورکیا گەرەنتی بکات و بەتەواوی کۆنتڕۆڵیان بکات. ئامانجێکی ئەو ئاگربەستەی کە ئەمریکا دەیەوێت رابگەیەنرێت ئەوەیە کە لە تورکیا‌و عێراق بەئاسانی سیاسەتەکانی بەڕێوەببات’’. ‘’ئەمریکا نایەوێت لەسوریا لەدژی روسیا شەڕ بکات… روسیاش ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ كورد به‌هێز بكات’’ كه‌چه‌كه پێیوایه ئه‌گه‌ر بەوردی سەرنج بدرێتە سیاسەتی ئەمریکاو روسیا لەسوریا؛ ‘’ئەمریکا نایەوێت لە سوریا لەدژی روسیا شەڕ بکات. هەبوونی خۆی وەک فشارێک لەسەر روسیا و رژێم بەکاردەهێنێت. بەڵام بۆ دیزاینکردن و بەدەستهێنانی دەستکەوت لەسوریا، دەوڵەتی تورک، هەندێک هێزی کوردی و چەتەکان بەکاردەهێنێت’’ . هه‌روه‌ها ده‌لێت ‘’روسیاش بێ ئەوەی لەگەڵ ئەمریکا بکەوێتە ناو شەڕەوە، دەیەوێت لەسوریا کاریگەریەکانی زیاد بکات. لەگەڵ ئەوەی کە ئاشکرایە لەگەڵ رژێم لەهاوکاریدایە، بەڵام دەیەوێت بەپتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد، خۆی بەهێزتر بکات. ئەگەر سیاسەتێکی بەم شێوەیە بەڕێوەببات، دیارە کە پێگەکەی لە ئەمریکا بەهێزتر دەبێت. بەڵام کاتێک دەتوانێت ئەوە بکات کە کورد‌و رژێمی سوریا بگەنە رێککەوتن کە ئەویش دەزانێت کورد سیاسەتی پێشووی شۆڤێنی رژێم قبوڵ ناکات. لەبەرئەوەی رژێمیش سوورە لەسەر سیاسەتەکانی پێشووی ناتوانرێت هیچ ئەنجامێک بەدەستبهێنرێت’’. هەرچەندە ناکۆکی بەرژەوەندی لەنێوان روسیا‌و ئەمریکادا هەیە، بەڵام كه‌جه‌كه پێیوایه ‘’نابێت چاوەڕێی ئەوە بکرێت کەوەک شەڕی سارد شەڕێک لەنێوان ئەو دوو زلهێزەدا رووبدات. ئەمریکا هەندێک هێز بەکاردەهێنێت بۆئەوەی رێگری لەڕوسیا بکات. دەبێت چاوەڕێ ئەوە نەکرێت کەڕووبەڕوو هەردوولا لەدژی یەکتری کاربکەن کە بەپێچەوانەوە لەشەڕی سارددا روویدا’’. لەبناغەدا هەندێک لایەنی کوردی کە لەدژی هێرشی داگیرکەری نین، بەڕاگەیەنراوەکانیان کە هێرشی داگیرکەری حەفتانین زیان بەگەل دەگەیەنێت، وا پیشانی دەدەن کە لەدژی هێرشی داگیرکەرین. هەتا بانگەشەیەکی واش دەکەن کەخۆیان لەدژی داگیرکەرین بەڵام عێراق بێدەنگە و هەڵویستی نییە. بەم شێوەیە هەوڵدەدەن کە هەڵوێست و تۆڕەیی گەل دابمرکێننەوە و هەمیش بەرەیەک دروستبکەن کە پێیان وابێ پێویستە پەکەکە لەهەرێمەکە بچێتە دەرەوە ئهمریكاو توركیا پلانی له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌یان هه‌یه، به‌ڵام نازانرێت عێراق قبوڵی ده‌كات یان نا’’ له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌دا هاتووه ‘’ئەو بانگەشەیەی دەوڵەتی تورک کەدەڵێت، بەهۆی پەکەکەوە هێرش دەکات، لەناو گەلی کورددا بەڕاست نابینرێت و بۆیەش پەکەکە زیاتر ئەرێنی دەبینرێت. لەبناغەدا هەندێک لایەنی کوردی کە لەدژی هێرشی داگیرکەری نین، بەڕاگەیەنراوەکانیان کە هێرشی داگیرکەری حەفتانین زیان بەگەل دەگەیەنێت، وا پیشانی دەدەن کە لەدژی هێرشی داگیرکەرین. هەتا بانگەشەیەکی واش دەکەن کەخۆیان لەدژی داگیرکەرین بەڵام عێراق بێدەنگە و هەڵویستی نییە. بەم شێوەیە هەوڵدەدەن کە هەڵوێست و تۆڕەیی گەل دابمرکێننەوە و هەمیش بەرەیەک دروستبکەن کە پێیان وابێ پێویستە پەکەکە لەهەرێمەکە بچێتە دەرەوە’’. كه‌جه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زیاتر بۆچوونی خۆی روونده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت ‘’ئاشکرایە کەعێراق لاوازە، ئەگەری هەیە هەندێک سەپاندنەکانی دەوڵەتی تورک قبوڵ بکات. بەڵام ئایا پلانی لەناوبردنی پەکەکە بە گشتی قبوڵ دەکات یان نا، نازانرێت. هەرچەندە ئەمریکاو عێراق لەناو ئەم پلانەدان بەڵام ئاستی داواکاری دەوڵەتی تورک، لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەو دوو دەوڵەتەدا یەکناگرن. ئەگەری هەیە لەسەر پلانەکە رێککەوتبن ،بەڵام کاتێک دۆخەکە گەیشتە پراکتیزەکردنی پلانەکە، هەمان ئامانج بەدەستناهێنرێت’’. هه‌روه‌ها كه‌جه‌كه ده‌ڵێت ‘’لە لایەکی ترەوە ئەو رێککەوتنە وابەستەی ئەو تێکۆشانەیە کە ئێمە بەڕێوەی دەبەین و ئەو هەڵوێستە کۆمەڵایەتیەیە کە لەئەنجامیدا دروستدەبێت. ئەگەر تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەببرێت، ئەگەری هەیە درز لەنێوانیاندا دروست ببێت. بە پێچەوانەوە بەهۆی پشتگیریی ئەمریکاوە، دەوڵەتی تورک تەئکید لەسەر جێبەجێکردنی پلانەکە دەکاتەوە’’. كورد كاره‌كته‌رێكی گرنگه له‌ململانێی نێوان ئهمریكاو ئێران له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناوچه‌كه‌دا له‌لایه‌ن كه‌جه‌كه‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه ‘’ئەمریکا، دەیەوێت ئێران بەتەواوی گەمارۆ بدات، فشاری لەسەر دروستبکات و هەموو لایەنەکان لەدژی ئێران رێکبخات. دەیەوێت سیاسەتێکی دەمدرێژ لەسەر ئێران بەڕێوەببات و ئەنجام بەدەستبهێنێت. بەم شێوەیە دەیەوێت هەژموونی ئێران لەعێراق لاواز بکات، ئەو هێزانەی کە لەبەردەم خۆی وەک ئاستەنگ دەبینێت لاواز بکات و عێراق لەدژی ئێران بەکاربهێنێت. لەسیاسەتەکانی بەرانبەر ئیران‌دا کوردیش ئەکتەرێکی گرنگە’’. دەوڵەتی تورک دوژمنی هەموو کوردەو پەکەکەش شانازی هەموو کوردێکە، کاتێک دەوڵەتی تورک شەڕ دەکات، بۆ داهاتووی خۆی گەرەنتی بکات، هێرش دەکاتە سەر پەکەکە بۆئەوەی گەلی کورد‌و لایەنەکان لەمە باش تێبگەن، پێویستە تێکۆشانێکی بەهێزتر بەڕێوەببرێت ‘’په‌كه‌كه له‌ناو بچێت، هێزه كوردییه‌كانی تریش له‌ناوده‌چن… پێویسته ده‌ستكه‌وته‌كانی باشوور بپارێزرێت’’. كه‌جه‌كه ده‌ڵێت ‘’دەبێت بزانرێت لەدژی رەوایەتیدان بەهێرش و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک پێویستی بەهەڵوێستێکی وڵاتپارێزی و پاراستنی دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان هەیە.’’ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ‘’لەکەسایەتی پەکەکەدا هەموو گەلی کوردی کردووەتە ئامانج و بەو تێگەیشتنەی کە ئەگەر پەکەکە لەناوبچێت، هەموو هێزەکانی تر بەئاسانی لەناودەچن، دەجووڵێتەوە. بەوهۆیەوە گرنگە گەلی باشوور، رۆشنبیر‌و چینی وڵاتپارێز لەدژی ئەم داگیرکاریە هێزیان یەکبخەن و لەبەرانبەری بوەستنەوە. ئامانجی دەوڵەتی تورک بەتەنها پەکەکە نییە، دەیەوێت باشووری کوردستان داگیربکات’’ . هه‌روه‌ها زیاتر ده‌ڵێت ‘’پەکەکە لەدژی داگیرکردنی باشوور لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە وەستاوەتەوە و لەبەرئەوەی لەهەموو جێگایەک مافی کورد دەپارێزێت و کورد لەقڕکردن دەپارێزێت، بووەتە ئامانجی هێرشی دەوڵەتی تورک. دەوڵەتی تورک دوژمنی هەموو کوردەو پەکەکەش شانازی هەموو کوردێکە، کاتێک دەوڵەتی تورک شەڕ دەکات، بۆ داهاتووی خۆی گەرەنتی بکات، هێرش دەکاتە سەر پەکەکە بۆئەوەی گەلی کورد‌و لایەنەکان لەمە باش تێبگەن، پێویستە تێکۆشانێکی بەهێزتر بەڕێوەببرێت’’. توركیا پێویستی به‌سیاسیه‌كانی باشووره بۆ هێرشه‌كانی سه‌ر قه‌ندیل كه‌جه‌كه پێیوایه توركیا له‌ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی هاوكاریی هه‌واڵگری له‌سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان، هێرش بكاته‌سه‌ر قه‌ندیل نه‌ك له‌ڕێگه‌ی لەشكركێشی سه‌ربازییه‌وه، ده‌شڵێت ئه‌و شه‌ڕه، جگه له‌وه‌ی هه‌وڵی توركیایه بۆ له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت ئه‌و شه‌ره به‌كاربهێنێت له‌قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی توركیادا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی. له‌م باره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێت ‘’هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەردەوامە. قەیرانی ناوخۆ‌و سیاسەتەکانی دەرەوەی پێویستی بەم شەڕەیە. بەهێرش و داگیرکاری، نەتەوپەرستی، شۆڤێنیزم و فاشیزیم بەهێزدەکات. بەم شێوەیە لەسەر دەسەڵات دەمێنێتەوە. ئەمەش لەسەردوژمنایەتیکردنی کورد بەڕێوەدەبات. لەبەرئەوەش درێژە بەهێرش و داگیرکەری دەدات. دەوڵەتی تورک لەشەڕدا پشت بە تەکنیک دەبەستێت. بۆیە زۆر پێویستی بەسەرباز نییە. باشترین تەکنیکی پێشکەوتووی لەبەردەستە بۆ ئەوەی هێرشەکانی تا قەندیل بەردەوامی پێبدات، پێویستی بە هاوکاری سیاسیەکانی باشوورە.’’ وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڵوێستیان جددی بوو دژی داگیركارییه‌كانی توركیا كه‌جه‌كه پێیوایه لەڕووی سیاسییەوە هەڵوێستی جددی وڵاتانی عەرەبی لەدژی داگیرکەری بینرا. پێشیوایه جگه له‌وڵاتانی عه‌ره‌به‌ی، لەبناغەدا زۆر وڵاتی جیهان و هێزی سیاسی لەدژی ئەم داگیرکەریەن. كه‌جه‌كه ده‌شڵێت ‘’بۆیە هێرشێکی رەواو یاسایی نییە و ناتوانێت لەبەرانبەر گەلانی جیهان هێرشەکانی بپارێزێت و هیچ پشتگیرییەکیش بۆ هێرشەکانی بەدەستناهێنێت. ئەگەر بەباشی هەڵسەنگاندنی بۆبکرێت، لەسەر بناغەی ئاڤانتاژێکی بەهێزی سیاسی تێکۆشانێکی بەهێزی گەریلا ئەنجامدەدرێت و ئەنجامێکی باش بەدەستدەهێنرێت’’ . ‘’هەرچەندێک تاکتیک و دەرفەتی دەوڵەتی تورک هەبێت، بەڵام بەدەرفەتی سیاسی و ئەزموونی گەریلا دەتوانێت سەرکەوتنێکی بەم شێوەیە بەدەستبهێنرێت. پێویستی ئەم قۆناغە بەمتمانەو بڕیارێکی بەم شێوەیە هەیە’’ كه مه‌به‌ست لێی بەرەیەکی گەورەی شەڕه دژی توركیا ده‌بێت به‌ره‌یه‌كی گه‌وره‌ی شه‌ڕ دژی توركیا به‌رێوه‌ببرێت كه‌جه‌كه هه‌روه‌ها پێیوایه ‘’لەڕووی سەربازییشەوە، فراوانبوون و بڵاوبوونی هێرشی سەربازیی تورک دەرفەتێکی گەورە بۆ هێزە ئازادیخوازەکان دەخوڵقێنێت. ئەم هێرشە داگیرکەریە، بۆ تەڤگەری ئازادی سەرکەوتنی سەربازیی فەراهەم دەکات. لەبەرئەوەی ئەم هێرشە لەباکوور و باشوور پێکەوە بەڕێوەدەبرێت، دەرفەتێکی خوڵقاندووە کە لەدژی دەوڵەتی تورک بەرەیەکی گەورەی شەڕ بەرێوەببرێت.’’ له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه ‘’دەوڵەتی تورک خاوەنی پێگەیەکی وەک شەڕی سارد نییە. راست نییە کە پەیوەندیەکانیشی وەک قۆناغی شەڕی سارد ببینرێت. لەقۆناغی شەڕی سارددا، دەوڵەتی تورک خاوەن پێگەیەکی گرنگ بوو. لەئیستادا هەڵسەنگاندنی ‹پێگەی تورکیا وەک ئەو قۆناغە قۆناغی شه‌ڕی سارد ‹ ، دەمانخاتە ناو هەڵەوە’’. كه‌جه‌كه پێیوایه ‘’هەرچەندێک تاکتیک و دەرفەتی دەوڵەتی تورک هەبێت، بەڵام بەدەرفەتی سیاسی و ئەزموونی گەریلا دەتوانێت سەرکەوتنێکی بەم شێوەیە بەدەستبهێنرێت. پێویستی ئەم قۆناغە بەمتمانەو بڕیارێکی بەم شێوەیە هەیە’’ كه مه‌به‌ست لێی بەرەیەکی گەورەی شەڕه دژی توركیا
ئارێز خالید تورکیا لهههشتاکانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه لهههوڵدابووه سه‌رچاوه‌کانى ئاو بۆ وڵاته‌که‌ى فراوانتر بکات و به‌نداوى ئه‌لیسۆ ئامانجه پڕ سهرکێشییهکهى جێبه‌جێکرد که بووهتههۆى له‌ناوبردنى شوێنه مێژووییه‌کانى کورد‌و که‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى فورات له‌عێراقدا. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواى پلانێکى چه‌ند ساڵه‌ى بۆ دروستکردنى به‌نداوى ئه‌لیسۆ سه‌ره‌ڕاى فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ناوخۆییه‌کان ده‌ستى به‌جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌که کردووه‌و قۆناغى یه‌که‌مى ته‌واوکردووه‌و به‌نداوه‌که‌ش بۆ که‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى عێراق و له‌ناوچوونى شوێنه‌واره مێژووییه‌کانى باکورى کوردستان جێگاى مه‌ترسییه. به‌نداوى ئه‌لیسۆ یه‌کێکه له‌و (22) بهنداوهى که له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى گاپى تورکیا له‌ناوه‌ڕاستى هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى رابردوو بڕیارى دروستکردنى درا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وکات به‌هۆى ناڕه‌زایه‌تییه ناوخۆیى و ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه نه‌توانرا ده‌ست بهدروستکردنى بکرێت، به‌ڵام ساڵى 2006 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان که‌ئه‌وکات سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا بوو پرۆژهیکهى خسته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌ڵام ساڵى 2008 کۆمپانیا بیانییه‌کان کهڕاسپێردرابوون بۆ دروستکردنى به‌نداوه‌که به‌هۆى فشارى هاوڵاتیانى ئه‌و ناوچه‌یه‌و ناڕه‌زایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ده‌ستیان له‌جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که هه‌ڵگرت و تورکیاش داواى له‌کۆمپانیا ناوخۆییه‌کانى وڵاته‌که‌ى کرد کهپرۆژهکه جێبه‌جێبکه‌ن. ورده‌کارى به‌نداوه‌که ئه‌م به‌نداوه له‌سه‌ر رووبار‌ى دیجله‌و نزیک گوندى ئه‌لیسۆ به‌درێژایى پارێزگاى ماردین و شڕنا‌خ درێژ ده‌بێته‌وه‌و مه‌به‌ست لهدروستکردنیشى کۆکردنه‌وه‌ى ئاوه له‌زستاندا تا بۆ به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با به‌کاریبهێنن، که به ته‌واوبوونى به‌نداوه‌که نزیکه‌ى هه‌شت هه‌زار مێگاوات کاره‌با که‌ده‌کاته له‌سه‌دا 20% کاره‌باى تورکیا زیادده‌کات. هه‌روه‌ها ساڵانه بڕى دوو ملیار دۆلار بۆ ئابوورى تورکیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و نزیکه‌ى دوو ملیۆن هێکتار زه‌ویش له نۆ پارێزگاى تورکیا به‌راو ده‌بن که‌ده‌کاته له‌سه‌دا 10%ی خاکى تورکیا. ئه‌م به‌نداوه ده‌که‌وێته باشورى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌نادۆڵ و نزیکه‌ى (12) ملیار دۆلار بۆ ته‌واوکردنى ته‌رخانکراوه، به‌رزییه‌که‌ى (135) مه‌تر و درێژییه‌که‌ى هه‌زار و (820) مه‌تره، قه‌باره‌ى به‌نداوه‌که (43) ملیۆن و (800) هه‌زار مهترهسێجایهو تواناى گلدانه‌وه‌ى (10) ملیار‌و (410) ملیۆن مه‌تره سێجا ئاوى هه‌یه. مه‌ترسییه‌کانى ته‌واوبوونى به‌نداوى ئه‌لیسۆ: به‌وته‌ى وه‌زیرى پێشووى سه‌رچاوه‌کانى ئاوى عێراق، بهتهواوکردنى ئه‌م به‌نداوه رێژه‌ى نزیکه‌ى ٦٠%ى ئاوى عێراق و رووبار‌ى دیجله که‌مده‌کات و به‌مه‌ش عێراق تووشى قه‌یرانى که‌مئاوى ده‌بێت و زیانێکى گه‌وره‌ش به‌ر سامانى ئاوى عێراق ده‌که‌وێت، که دوور نییه ئه‌مه‌ش ببێته ده‌ستپێکی جه‌نگى ئاویى نێوان عێراق و تورکیا. به‌پێى به‌دواداچوونێکى ماڵپه‌ڕى بى بى سى و ۆتهر تێکنۆلۆجى کهگرنگى به‌پرۆژه ستراتیجییهکانى بوارى ئاو ده‌دات، بهتهواوبوونى بهنداوهکهو به‌هۆى ئاوى به‌نداوه‌که نزیکه‌ى (300) ناوچه‌ى شوێنه‌وارى مێژوویى ژێرئاو ده‌که‌ون و دهریاچهیهکیش به‌درێژایى (176) کیلۆمه‌تر دروستده‌بێت. هه‌روه‌ها شارۆچکه‌ى حه‌سه‌نکێف که (93) کیلۆمه‌تر لهبهنداوهکهوه دووره، به‌ته‌واوى و بهقوڵایى (60) مه‌تر ژێرئاو ده‌که‌وێت، کهتهمهنى ئه‌و شارۆچکه‌یه نزیکه‌ى (18) هه‌زار ساڵه، به‌مه‌ش واپێشبینی ده‌کرێت نزیکه‌ى (70) هه‌زار که‌س به‌هۆى بوونى مه‌ترسیى له‌سه‌ر ژیانیان ناوچه‌کانى خۆیان جێبهێڵن و ئاواره بن، به‌کۆى گشتى وا پێشبینیده‌کرێت ژماره‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى زیانیان به‌رده‌که‌وێت به‌هۆى دروستبوونى به‌نداوه‌که‌وه نزیک بێته‌وه له (200) ناوچه‌ى نیشته‌جێبوون و شوێنه‌وارى و گه‌شتیاری. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، شوێنى نیشته‌جێبوون و کارگه‌و کۆمه‌ڵگه نیشتهجێیهکانى باشورى عێراق که به‌درێژایى هه‌زار میل ده‌که‌ونه سه‌ر رۆخى رووبار‌ى دیجله تووشى مه‌ترسى جۆراوجۆرر ده‌بنه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى نێوان رووبار‌ى دیجله‌و فورات بهتهواوبوونى به‌نداوه‌که، به‌ته‌واوى دیارنامێنن و ژێرئاو ده‌که‌ون. له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌کانى ئه‌م بهنداوهشدا، چالاکوانانى مه‌ده‌نى و مافى مرۆڤى کورد له‌باکورى کوردستان رایانگه‌یاند ئه‌و پرۆژه‌یه گه‌وره‌ترین زیان به‌ناوچه کوردییه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت و به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ئاو ده‌بێته‌هۆى دروستبوونى لافاوو له‌ئه‌نجامدا شارۆچکه‌ى حه‌سه‌ن کێف ژێر ئاو ده‌که‌وێت و بۆچوونیان وایه دروستکردنى ئه‌و به‌نداوه بۆ دژایه‌تیکردنى ئه‌وانه، چونکه سه‌رچاوه‌ى مێژوویى کورده‌کان له‌ناوده‌بات، له‌هه‌مانکاتدا ژماره‌یه‌کى زۆر گوند‌و هاوڵاتى کوردیش که له‌و ناوچانه ده‌ژین، ناوچه‌کانیان چۆڵده‌که‌ن به‌هۆى مه‌ترسیى به‌نداوه‌که‌وه. له‌ساڵى 1987 ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق رێککه‌وتنێکى کاتییان کرد بۆ دابه‌شکردنى ئاوى فورات، به‌شێوه‌یه‌ک تورکیا له‌هه‌موو چرکه‌یه‌کدا (500) مه‌تر چوارگۆشه ئاو بۆ سوریا بنێرێت و سوریاش له‌سه‌دا 58%ی ئه‌و بڕه بدات به‌عێراق، دیاره ئه‌وه‌ش به‌پێى رێکه‌وتنى نێوان دیمه‌شق و به‌غداد بووه له‌ساڵى نه‌وه‌کاندا. ماڵپه‌ڕى بى بى سى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکردووه ئه‌م به‌نداوه جگه له‌وه‌ی کاریگه‌رى له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ى پێگه‌یشتنى ئاستى ئاوى رووبار‌ى دیجله ده‌بێت، له‌هه‌مان کاتدا کاریگه‌رى له‌سه‌ر پێگه‌یشتنى ئاستى ئاو بۆ سوریاش ده‌بێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌نقه‌ره، دیمهشقى ئاگادار کردبێته‌وه لهکهمکردنهوهى ناردنى ئاو. هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاى مانگى نیسانى ساڵى رابردوه‌وه تورکیا هه‌موو چرکه‌یه‌ک (200) هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌ى بۆ سوریا ناردووه، که ئه‌م بڕه‌ش هێشتا (300) هه‌زارى لهڕێککهوتنى ناردنى ئاوى رووبار‌ى دیجله له‌لایه‌ن تورکیاوه بۆ سوریا که‌متره، ئه‌مه‌ش وایکردووه ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى رۆژئاڤا کاره‌باى ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى که‌مبکاته‌وه که له‌سه‌دا 23%ى رووبه‌رى سوریایه‌و ئه‌و کارهبایهى دابینیشى ده‌که‌ن ته‌نیا بۆ ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیانه‌و بۆ دیمه‌شق و ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى سوریا نین. ماڵپه‌ڕى ۆتهر تێکنۆلۆجیش باسى له‌وه کردووه، گرتنه‌وه‌ى ئه‌و ئاوه جارێکى دیکه ده‌بێته‌وه هۆى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى کێشه‌ى ئابوورى دیکه له‌ناوچه‌که‌داو دواتریش ده‌بێته به‌شێک له‌و کێشه‌و گرفته ئابورییانهى ئێستا له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه بهکهمبوونهوهى ئاوى خواردنه‌وه به‌هۆى نزمبوونه‌وه‌ى زیاتر له‌سێ مه‌ترى به‌نداوه‌که رێژه‌ى پیسبوون زیاد ده‌کات. پرۆژه‌ى به‌نداوى ئه‌لیسۆ، پرۆژه‌یه‌کى کاتییه‌و ته‌مه‌نى خه‌مڵێندراوى پڕۆژه‌که نزیکه‌ى (60) ساڵه‌و دواتر ده‌بێت بڕوخێندرێت، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت که‌ناوچه شوێنه‌وارییه‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه که‌ته‌مه‌نیان نزیک ده‌بێت له (20) هه‌زار ساڵ له‌ناوده‌چن.
شاناز حه‌سه‌ن په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌مرۆ کۆبوونه‌وه ئه‌نجامده‌دات به به‌شدارى فراکسیۆنه‌کانى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و که‌مینه‌کان، به‌ڵام هێشتا کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو خۆیان یه‌کلانه‌کردۆته‌وه بۆ به‌شداریکردنیان. گرژییه‌کانى یه‌کێتى و پارتى له‌چه‌ند رۆژى رابردوو په‌ره‌یسه‌ند دواى ئه‌وه‌ی بڕیاربوو رۆژى شه‌ممه 25ى تهمهوز له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم کۆبوونه‌وه ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام دواتر ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدرا. سه‌ره‌ڕاى گرژییه‌کان، هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌ڕێگه‌ى نووسراوێکه‌وه داواى بانگهێشتى ئه‌نجامدانى کردبوو تا رۆژى یه‌کشه‌ممه 26ى تهمموز کۆبوونه‌وه ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام (24) کاتژمێر کۆبوونه‌وه دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه که رێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌نووسراوێکدا داواى بانگهێشتى په‌رله‌مانتارانى کردووه‌و به‌رنامه‌ى کارى خستۆته‌ڕوو که راپۆرتى چه‌ند لیژنه‌یه‌ک ئاماده‌کراوه‌و پێنج وه‌زیرى کابینه‌ى نۆیه‌م بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌کرێت له‌ماوه‌ى سێ رۆژدا. کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان له‌پێنج بڕگه پێکهاتووه کهخوێندنهوهى یه‌که‌م و دووه‌م بۆ ژماره‌یه‌ک پڕۆژهیاساو ده‌نگدان له‌سه‌ر داواکاریى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان (سۆران عومه‌ر سه‌عید) لهئهندامیهتى په‌رله‌مان ده‌کرێت، له‌گه‌ڵ بانگهێشتى وه‌زیره‌کانى (دارایى، ناوخۆ، پێشمه‌رگه، ته‌ندروستى، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ناوچه کوردستانییه‌کان و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا. وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه کهفراکسیۆنهکانى حزبه‌که‌ى و یه‌کێتى و گۆڕان و به‌شێک لهسهربهخۆکان و مه‌سیحى و تورکمانه‌کان به‌شدارى ده‌که‌ن و ده‌شڵێت: «په‌رله‌مان په‌یامى بۆ تورکیا‌و په‌که‌که ده‌بێت». پێشه‌وا هه‌ورامى، وته‌بێژى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتىوت «کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌کراوه‌یى ده‌مێنێته‌وه‌و دوو سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت، پێنج وه‌زیر دێنێته ناو په‌رله‌مان و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ى که له‌کارنامه‌ى په‌رله‌ماندا هاتووه«. ناوبراو وتیشى:»په‌رله‌مان په‌یامى بۆ تورکیا‌و په‌که‌که ده‌بێت، کێشه‌که به‌ته‌نها تورکیا نیه، هه‌ردووکیان کێشه‌ى خاکى باشورى کوردستانن». «کێشه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیان باسکردووه، به‌ڵام چاره‌سه‌رکردنى کۆنکرێتى پرسى موچه به‌جێبه‌جێکردنى یاسایى چاکسازى ده‌بێت، ئه‌وکات ده‌توانرێت کێشه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌داهاتى ناوخۆ‌و خاڵه سنورییه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت»، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى واده‌ڵێت. پێشه‌وا هه‌ورامى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد»لایه‌نه پێکهێنه‌ره‌کانى حکومه‌ت فراکسیۆنه‌کانى (پارتى، یه‌کێتى و گۆڕان) له‌ناو دانیشتنه‌که‌دا بن گرنگ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نیه‌ته‌که خزمه‌تى خه‌ڵکه، با هه‌موویان به‌شداربن و به‌ئاماده‌بونى وه‌زیره‌کان پرسیاربکرێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌گه‌ر کارى راستکردنه‌وه‌ى ئێمه‌بێت وه‌ک ده‌سه‌ڵات ده‌بێت ئێمه ده‌ستخۆشى لێبکه‌ین». وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه کهئاگادارى ئه‌وه‌بووه گفتوگۆ له‌نێوان مه‌کته‌بى سیاسى پارتى و یه‌کێتى کراوه‌و «نێچیرڤان بارزانى و مه‌سرور بارزانیش گفتوگۆیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ مه‌کته‌ب سیاسى یه‌کێتى و له‌سه‌ر خه‌ت بوون». ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ده‌ڵێت به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌که‌ن. جه‌مال حه‌وێز، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئه‌مرۆ به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌که‌ین». فراکسیۆنى گۆڕان: به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌کان ده‌که‌ین، چونکه کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆ چڕوپڕهو زۆر ته‌وه‌ر گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌کرێت که بۆ هاوڵاتیانى کوردستان گرنگن به‌تایبه‌ت دۆخى دارایى و موچه‌و له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا‌و بانگکردنى چه‌ند وه‌زیرێک بۆ په‌رله‌مان هه‌روه‌ها ئاشنا عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئێمه به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌کان ده‌که‌ین، چونکه کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆ چڕوپڕهو زۆر ته‌وه‌ر گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌کرێت که بۆ هاوڵاتیانى کوردستان گرنگن به‌تایبه‌ت دۆخى دارایى و موچه‌و له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا‌و بانگکردنى چه‌ند وه‌زیرێک بۆ په‌رله‌مان». ئاشنا عه‌بدوڵڵا باسى له‌وه‌شکرد رۆژى سێشه‌ممه 28ى تهمموز، وه‌زیرى دارایى و سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دێنه په‌رله‌مان تایبه‌ت ده‌بێت به‌بارودۆخى دارایى. لایه‌نه‌کانى ئۆپۆزسیۆن به‌تایبه‌ت کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووى ئیسلامى، هێشتا یه‌کلانه‌بوونه‌ته‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر به‌شداریکردنیان لهدانیشتهکهى پهرلهمانداو هۆکاره‌که‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه کهیاداشتیان داوه‌ته سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و وه‌ڵامنه‌دراونه‌ته‌وه که‌ده‌خرێته به‌رنامه‌ى کاره‌وه یان نا. روپاک ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ناکه‌ین، تا ئه‌و بڕگه‌یه بۆ کۆبوونه‌وه زیاد نه‌کرێت که موچه‌و بژێویى ژیانى خه‌ڵک باس بکرێت به‌تایبه‌ت پرسى موچه، پێویسته سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى بێنه په‌رله‌مان». به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان بۆ زیادکردنى ته‌وه‌رێک بۆ کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان پێویسته سه‌رۆکى فراکسیۆنێک و (10) په‌رله‌مانتار یاداشتێک بده‌نه په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت ده‌ستکارى بڕگه‌یه‌کى کۆبوونه‌وه‌که بکرێت. په‌رله‌مانتاره‌که‌ى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌که‌یان و (10) په‌رله‌مانتار یاداشتێکیان داوه‌ته ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بۆ زیادکردنى ته‌وه‌رى کۆبوونه‌وه‌کان که باس لهبڕینى ئه‌و له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى مانگى شوباتى 2020ى فه‌رمانبه‌ران و قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم که (27) ملیار دیناره«پێویسته حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵام و روونکردنه‌وه‌ى پێویست بدات ئه‌م قه‌رزه زۆره بۆچى کراوه........ بڕینى له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى مانگى شوباتى فه‌رمانبه‌ران به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان کراوه، وه‌ڵاممان ده‌وێت». هاوکات، سه‌رچنار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئێمه بایکۆتى دانیشتنه‌کانمان کرد، چونکه پێمانوایه دانیشتنه‌کان کراوه‌ته کۆبوونه‌وه بۆ خزمه‌تى کۆبوونه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا کارێک ناکرێت ئه‌رکێک بۆ حکومه‌ت زیادبکرێت، به‌و شێوه‌یه‌ش په‌رله‌مان شکۆى نه‌ماوه«. ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کگرتوو ئه‌وه‌شى باسکرد دانیشته‌کان پێویسته به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیرى دارایى بێت. سه‌رچنار ئه‌حمه‌د هاوشێوه‌ى په‌رله‌مانتاره‌که‌ى کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که یاداشته‌کانیان بۆ ته‌وه‌رى کۆبوونه‌وه‌کان زیادناکرێت، چونکه دوێنێ به‌مه‌رجى ده‌ستکارینه‌کردنى ته‌وه‌ره‌کان کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دواخراوه«.
هاوڵاتى چارەنوسی زیاد لە (٣٠) چالاکوانی خۆپیشاندانه‌کانی عێراق هێشتا نادیاره، دوای چه‌ند مانگێک له رفاندنیان له‌سه‌ر بەشداریکردنیان لەخۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا لەبەغداو باشوری عێراق دژی گەندەڵی حکومەت. هەموو هەینییەک خێزانەکانیان لەمەیدانی تەحریری بەغدا خۆپیشاندان دەکەن بۆ بیرخستنەوەی جەماوەر دەربارەی کارەساتەکەیان و تکاکردن لەحکومەت بۆ دڵنیایدان لەوەی چارەنووسیان دەردەخرێتو ئەو کەسانەش دەستنیشاندهکرێن کە تێوەگلاون لەڕفاندنیان. نزیکەی (30) چالاکوان کە رفێندران لەبەغدا، زیقار، بابل، میسان‌و پارێزگاکانی دیکەی عێراق هێشتا بێسەروشوێنن که لەخۆپیشاندانە جەماوەریەکاندا چالاک‌بوون و ناسرابوون بەدژایەتییان بۆ میلیشیا عێراقییه‌کانی سەر بەئێران. میلیشیاکانی سەر بەئێران تۆمه‌تبار ده‌کرێن لێکۆڵینەوەکان کە لەلایەن پۆلیس و دەزگای هەواڵگری عێراقەوە کراون، ئاماژەدەکەن بەتێوەگلانی میلیشیاکانی سەر بەئێرانی کەتائیب حزبوڵڵا و حەرەکه‌ت نوجەبا لەم رفاندنانەدا، لەگەڵ ئەو گروپانەی کەهاوپەیمانیانن. هێشتا هیچ ئاماژەیەک نییە بەوەی ئایا رفێندراوان هێشتا لەژیاندان یان کوژراون، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که مه‌ترسی بۆ سه‌ر چالاکوانه سیاسییه‌کان له‌م مانگه‌وه زیادی کردووه کار گه‌یشته کوشتنی هیشام هاشمی که‌یه‌کێک له‌وانه ده‌ناسرا پاڵپشتی خۆپیشاندانه‌کانی ده‌کرد. خوێندکارانی زانکۆ‌و هەندێک لاوی خوار تەمەنی (20) ساڵ لەنێو ئەوانەدان کە لەبەغدا رفێندران دوای بەشداریکردن لەخۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا. لەنێو رفێندراواندا مامۆستای زانکۆ ماجید زەفیری هەیە، کە لەتشرینی دووەم رفێندرا؛ لەگەڵ خۆپیشاندەرو چالاکوان قوتەیبە سودانی؛ هه‌روه‌ها وێنەگری رۆژنامەوانی ئوسامە تەمیمی، کە لەکانونی یەکەم رفێندرا دوای جێهێشتنی مەیدانی تەحریر. هەروەها لەنێو بێسەروشوێناندا چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ عەبدولمەسیح رۆمیۆ سارکیس هەیە، کە لەسەرەتای ئازاردا رفێندرا؛ نووسەری بەناوبانگی عێراقی مازن لەتیف لەشوبات و هاوڕێکەی تۆفیق تەمیمی کەچەند رۆژێکی کەم دوای ئەو رفێندرا. چالاکوان ئیبراهیم جەدوهع و پارێزەر عەلی جاسیب که لەپارێزگای میسان لەباشووری عێراق رفێندرا، ئەوانیش هێشتا بێسەروشوێنن. کازمی لەکاتی سەردانێکی (17)ی ئایاردا بۆ نووسینگەی وەزارەتی ناوخۆ لەبەغدا، کە لەگەڵ سەرکردە ئەمنیەکان کۆبووه‌وە، فەرمانیدا بەوەزارەت هەموو هەوڵێک بخاتەگەڕ بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی بێسەروشوێنەکان. سەرکردەیەکی بەناوبانگ لەهاوپەیمانێتی وەتەنیە، حامید موتڵەک وتی: رفاندنەکان بەشێوەیەکی تایبەت چالاکوانانیان کردۆتە ئامانج کەداوای دەوڵەتێکی مەدەنی و ئازاد دەکەن بەبێ دەستتێوەردانی دەرەکی. وتیشی ‘’یەک لایەن بەرپرسە لەم رفاندنانە، که ئەو میلیشیایانەن کە نایانەوێت عێراق سەروەریی هەبێت… بەداخەوە ئەم میلیشیایانە دەیانەوێت دەوڵەت بڕفێنن، نەک تەنیا چالاکوانان». ئەگەری زۆرە میلیشیاکان تۆمەتبار بن پەرلەمانتارێکی عێراق، باسم خەشان باسی له‌وه‌کرد رفاندنی ئەو چالاکوانانەی بەشدارییان لەخۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دەکرد یەکێکە لەگرنگترین کێشەکان و حکومەت دەبێت هەر زانیارییەکی دەستکەوتووە دەربارەی چارەنووسی ئەو لاوانەو رفێنەرانیان، بیخاتەڕوو وتی ئەگەری زۆرە لایەنە چەکدارەکان تێوەگلابن لە رفاندنیان، «لەبەرئەوەی خۆپیشاندانەکان نیگەرانی کردن و هەڕەشەی گۆڕانکاری ئەرێنی لەگەڵدا بوو بۆ عێراق کەدەکرا لەبەرژەوەندی ئەواندا نەبێت». تۆڵه‌کردنه‌وه له‌ئه‌مریکا میلیشیا توندڕەوەکانی نێو حەشدی شەعبی، سوێندیان خوارد کە تۆڵە لەئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەناوەوەی عێراق بکه‌نه‌وه. کوشتنی هیشام هاشمی، شاره‌زای بواری گرووپه توندڕه‌وه‌کان ترسی ئەوەی هێناوەتە ئاراوە کەعێراق پێدەنێتە قۆناغێکی تاریک و تووندوتیژەوە، لەکاتێکدا بارگرژیەکانی نێوان لایەنەکانی سەر بەئێران و حکومەت دەچێتە قۆناغێکی چڕترەوە. هاشمی، (47) ساڵ، درەنگانێکی شه‌وی (7ی تەموز) لەدەرەوەی ماڵەکەی خۆی لەخۆرهەڵاتی بەغدا کوژرا لەلایەن چەند چەکدارێکی دەمامکدارەوە کەماتۆڕیان پێ‌بوو. شارەزایان دەڵێن کوشتنەکەی ئاماژه‌ی پێشهاتێکی نوێیه لەتووندوتیژی سیاسی‌دا لەوکاتەوەی خۆپێشاندانەکان لەتشرینی یەکەمدا هەڵگیرسان. بێلکیس وایڵ لە رێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ وتی «ئەو هێزە چەکدارانەی سەر بەلایەنی جیاوازن خۆپشاندەرانیان کوشتووەو کەسانی دیکەش که دەیانەوێت بەئاشکرا رەخنە لە حکومەت و هێزە چەکدارەکان بگرن، بێئه‌وه‌ی به‌رپرسیار رابگیرێن.» بێلکیس وتی «هه‌ندێک گروپ هێندە چاونه‌ترس بوون بەجۆرێک کەدەتوانن هەرکەسێک بکوژن بەبێئەوەی هیچ له‌سه‌ریان بکه‌وێت.» لەماوەی چەندین ساڵدا، هاشمی پەیوەندیی و تۆڕێکی گەورەی پێکهێنابوو لەگەڵ بڕیاربەدەستە باڵاکان و تووندڕەوە کۆنەکان و لایەنە سیاسییە نهیارهکانیداو زۆرجاریش میانگیری ده‌کرد له‌نێویاندا. ئەوانەی لێیهوە نزیکبوون ده‌ڵێن ئه‌و دەستڕۆیشتووییه ناوازه‌یه‌ی ئاستێک لەپارێزبهندی پێبەخشیبوو، بەڵام لەکۆتایی ساڵی رابردوو هاوسەنگییەکە کەمێک لاسەنگ بوو. ئه‌وه‌ش به‌پشتیوانیکردنی هاشمی بۆ خۆپیشاندانەکانی دژ بەحکومەتێک که بەنزیکییەکی زۆرەوە لەئێران دەبینرا، ئەو میلیشیایانه‌ی ناو حەشدی شەعبی تووڕەکرد کە تاران پشتیوانی‌یان دەکات. هاشمی بەنێو هەڕەشەکاندا هەنگاوی دەنا بۆ ئەوەی میانگیری بکات لەنێوان خۆپیشاندەران و بەرپرسە باڵاکانی حکومەتدا، تەنانەت لەحاڵەتێکیشدا کە چالاکوانان لەدەرەوەی ماڵەکانی خۆیان تەقەیان لێدەکراو دەکوژران و بەدەیانیش دەڕفێنران. شرۆڤەکاران دەڵێن خاڵی وەرچەرخانەکە لەکانونی دووەمەوە دەستیپێکرد، کاتێک جەنەراڵی باڵای ئێران قاسم سولەیمانی و جێگری حەشدی شەعبی ئەبومەهدی موهەندیس لەهێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکادا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران. میلیشیا تووندڕەوەکانی نێو حەشدی شەعبی، بەتایبەتی ئەوانەی لەئێرانەوە نزیکن، وەک کەتایب حزبوڵا، سوێندیانخوارد کەتۆڵە لەئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەناوەوەی عێراق بکه‌نه‌وه. وەک کەسێک کەپەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ حکومەتی وڵاتان هەبوو، هاشمی وەک ئامانجێک سەیردەکرا، بۆ ماوەی چەند رۆژێکیش لەکۆتاییەکانی کانونی دووەمدا بەغدای بەجێهێشت. رێناد مەسنور، شرۆڤەکارێکه لە چازام هاوسی لەندەن کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەگەڵ هاشمیدا کاریکردووە، وتی «هیشام ئاگاداری ئەوە بوو کە ئەم شتانە گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.» وتی «کوشتنی ئەبومەهدی موهەندیس هەموو ئەو گروپانەی به‌ره‌ڵاکرد کە پێشتر هەوڵی دابوو کۆنتڕۆڵیان بکات و بیانهێنێتە ژێربار. ئێمە هێشتا هەست بەشەپۆله هه‌ژێنه‌ره‌کانی دەکەین.» لەناو تۆڕەکەدا، کەتایب حزبوڵا مستەفا کازمی تۆمەتبارکرد بەبەشداربوون لەهێرشە کوشندەکەداو بەقووڵی دژی دانانی بە سەره‌کوەزیرانی عێراق وەستانەوە لەئایاردا. ئەوانەی لێیەوە نزیک بوون، وتیان هاشمی پێشتر بۆ ماوەی چەندین ساڵ راوێژکاری کازمی بووه، پەیوەندییەک کە خستییه «مەترسییەوە» کاتێک ئه‌و سەرۆکەی پێشووی هەواڵگری بوو بەسەرهکوەزیران. هاوکارانی وتیان هاشمی رەخنەی لەئهندامه تووندوتیژه‌کانی نێو حەشدی شەعبی ده‌گرت و لانیکەم لەدوو لایەنی تووندوتیژه‌وه هەڕەشەی لێکرابوو. خێزانەکەی وتیان ناوبراو لەلایەن «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش)ەوە هەڕەشەی لێکراوە. سیاسەتمه‌داری عێراق، رائید فەهمی وتی «ئەمە تیرۆری سیاسییە کەهەم بەواتای بێدەنگکردنی ئازادی رادەربڕین دێت، هەمیش وەک ئاڵهنگارییەک بۆ حکومەت و سەرهکوەزیرانەکەیو هەر پلانێکی چاکسازیی و ریفۆرم». کازمی: بکوژانی هاشمی عێراقی نین هاشمی تایبەتمەند بوو لەبزووتنەوە تووندڕەوەکانداو تۆڕێکی گەورەی په‌یوه‌ندی هه‌بوو لەگه‌ڵ بڕیاربەدەستە باڵاکان و گروپە چەکدارەکان و لایەنە نه‌یاره‌کان، جارجاریش نێوەندگیری ده‌کرد لەنێوانیاندا. مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سەردانی خێزانەکەی هاشمی کرد کە هاوڕێ و راوێژکاری بوو، کازمی بە «پاڵەوان» لهقهڵهمیدا. کازمی، بەدەم لەباوەشکردنی سێ کوڕە چاو پڕ لەئاوەکەی هاشمی تیرۆرکراوه‌وه، عیسا‌و موسا‌و ئەحمەد، وتی «ئەوانەی لەوشەیەک دەترسن لەترسنۆکێک زیاتر هیچی تر نین. هیشام هیچی نەکردبوو، جگە لەهەوڵدان بۆ یارمەتیدانی عێراقییەکان لەڕێی وشەکانیەوە.» کازمی وتی «ئەم کردەوەیە کردەوەیەکی عێراقیانە نییە. عێراقییەکان خەڵکی عێراقی ناکوژن». سەرەکوەزیران بەهاوسهرهکهی هاشمی وت «تۆڵەی دەکەمەوە، بەویستی خودا بکوژانی بەئازادی ناسوڕێنەوە. من برای تۆم، عیسا‌و موسا‌و ئەحمەدیش منداڵی منن». هاشمی شرۆڤەکارێکی ناوداربوو لەبواری «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش)دا‌و لەمدواییانەشدا قسەی دژی لایەنە چەکدارە خراپەکارەکان لەعێراق دەکرد. ناوبراو بەهەڕەشەو ترس و تۆقاندن نامۆ نەبوو، بەڵام ئەوانەی لێی نزیک بوون بەئاژانسی فرانس پرێسیان وت هەڕەشەی جددیی زیاتری لەم چەند هەفتەیەی کۆتاییدا لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئێرانه‌وه لێکراوە. شرۆڤەکاران ترس و نیگەرانی خۆیان دەربڕی کە کوشتنەکەی هاشمی سەردەمێکی تاریک دێنێتە ئاراوە کەتێیدا دەنگە رەخنەگرەکان لەپارتە سیاسی و گروپە چەکدارەکان بەشێوەیەکی تووندوتیژانە بێدەنگدەکرێن. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ داوای دادوەریی کرد به‌رامبه‌ر کوشتنی هاشمی و تیشکی خستەسەر ئەو هەڕەشانەی لەلایەن گروپەکانی سەر بەئێرانەوە لێی کرابوون. پۆمپیۆ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەواشنتۆن وتی «چەند رۆژێک پێش کوشتنەکەی، چەندین جار لەلایەن ئەو گروپە چەکدارانەی ئێران پشتیوانی‌یان دەکات هەڕەشەی لێکراوە،» بێ ئەوەی راستەوخۆ تاران سەرکۆنە بکات. هه‌روه‌ها وتی «داوا لەحکومەتی عێراق دەکەین ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە سامناکه به‌زوویی بەسزای خۆیان بگەیەنن.»
دڵشاد ئه‌نوه‌ر ململانێی گروپ و هێزی ئه‌جێندا جیاواز، له‌ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان گه‌یشتووه‌ته ئاستێک، ململانێی نه‌ته‌وه‌و پێکهاته‌کانی بیر بردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و هێزو گروپانه، راوکردنه له‌نێو ئاوی لێڵ و هه‌وڵدانه بۆ دروستکردنی ئاژاوه‌و رێگرتن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری. گروپه ئه‌جێندا جیاوازه‌کان، سه‌رباری جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییان، به‌ڵام هه‌موویان له‌سه‌ر سوتاندنی ده‌غڵ و دان و په‌لاماردانی گونده کوردنشینه‌کان کۆکن، له‌نانه‌وه‌ی پشێوی هاوڕان، چونکه له‌وه تێگه‌یشتوون سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی، واتای کۆتایی ئه‌وانه. گونده کوردنشینه‌کان بۆ ئامانجی چه‌کداره‌کانه؟ گروپه چه‌کداره ئه‌جێندا جیاوازه‌کان بۆ هاوڕان له‌سه‌ر په‌لاماردانی کورد؟ کورد بۆ ده‌سته‌وه‌ستانه؟ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی کورد له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ په‌لاماردانی کوردانی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان له‌کوێدایه؟ هه‌وڵده‌ده‌م وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌و چه‌ندین پرسیاری تر بخه‌مه‌ڕوو، به‌تایبه‌ت نه‌ک له‌نێو شه‌قامی کوردی، بگره زۆربه‌ی میدیا کوردیه‌کانیش، چی له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوانه، چی له گواستنه‌وه‌ی زانیاریش، که‌وتوونه‌ته هه‌ڵه‌وه و تێڕوانینی هه‌ڵه‌یان لای خه‌ڵکیش دروستکردووه. گروپه سوننه‌کان به‌شێک له‌و هێرشانه‌ی ده‌کرێنه سه‌ر گونده کوردنشینه‌کان، گروپ و هێزه سوننیهکانن، که له‌چه‌ندین گروپی جیاواز پێکهاتوون، به‌ڵام ئامانجی ئه‌و گروپانه له‌هێرشه‌کانیان جیاوازه، چونکه هه‌ر گروپه‌و مه‌رامێکی تایبه‌تی هه‌یه. داعش و گروپه چه‌کداره توندڕه‌وه ئایدۆلۆژیه‌کان، وه‌کو نه‌یار مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کورددا ده‌که‌ن، پێیانوایه گونده کوردنیشینه‌کان به‌شێکن له‌سه‌رچاوه‌کانی ده‌وڵه‌ت و زانیاریان پێده‌ده‌ن له‌سه‌ریان، بۆیه چۆڵبوونی ئه‌و گوندانه، به‌واتای دهستکراوهتربوونیان له‌و ناوچانه لێکده‌ده‌نه‌وه. ته‌نانه‌ت لای هێزه ده‌وڵه‌تیه‌کانیش، ئه‌و تێڕوانینه هه‌یه، گونده کوردنشینه‌کان لایه‌نگیری ده‌وڵه‌ت و ئامانجی گروپه توندڕه‌وه‌کانن، له‌کاتێکدا گونده عه‌ره‌ب نیشینه‌کان، به‌سه‌رچاوه‌و پشتیوانی داعش لێیان ده‌ڕوانرێت، به‌ڵام جیاوازییه‌که ئه‌وه‌یه، ده‌وڵه‌ت گونده کوردنشینه‌کانی پێ ناپارێزرێت. گونده‌کان بوون به‌پشتێنه‌ی سه‌لامه‌تیش بۆ شار‌و شارۆچکه‌کان، کۆسپن له‌به‌رده‌م ده‌ستگه‌یشتنی گروپه‌کان به‌ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌کان، گروپه‌کان ده‌یانه‌وێت به‌رپێی خۆیان بۆ ده‌ست گه‌یشتن به‌شاره‌کان پاکبکه‌نه‌وه، ئه‌م سیناریۆیه خه‌ریکه له‌خانه‌قین سه‌رده‌گرێت، کاتێک گوندێکی زۆر چۆڵ‌بوو، ئاڵۆزییه‌کان گه‌یشتنه ده‌روازه‌ی قه‌زاکه. جیاواز له‌داعش و گروپه توندڕه‌وه‌کان، گومانی تێدانیه، به‌شێکی تر له‌و هێرشانه‌ی ئه‌نجامده‌درێن و داعشیان پێ تۆمه‌تبارده‌کرێت، گروپی جۆراوجۆری تریان له‌پشته، ئامانجیان ده‌رپه‌ڕاندنی کورده له‌و ناوچانه، به‌تایبه‌ت به‌شێک له‌هێرشه‌کان، جێ په‌نجه‌ی داعشیان پێوه دیارنیه. گروپ گه‌لێک هه‌ن، له‌ڕووی شاره‌زایی سه‌ربازی و ته‌کنیکی شه‌ڕه‌وه، زۆر جیاوازییان له‌گه‌ڵ داعش نییه، به‌وپێیه‌ی پێشتر له‌ڕیزی سوپای عێراقی سه‌رده‌می به‌عسدا کاریانکردووه، هاوشێوه‌ی چه‌کداره کڕەویهکانی جه‌له‌ولا، ئه‌م گروپانه دوای رووخانی به‌عس، مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵه‌یان له‌لایه‌ن حزبه کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ کراوه، بۆیه جۆرێک له‌ڕق و هه‌ستی تۆڵه‌کردنه‌وه‌یان لا دروستبووه. ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی په‌لاماردانی گونده کوردییه‌کان، خۆیان له‌ڕق و کینه به‌تاڵ بکه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت هێرشه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی سه‌ر گونده کاکه‌یی نشینه‌کانی ده‌ڤه‌ری خانه‌قین، جێ په‌نجه‌ی ئه‌م گروپانه‌ی پێوه دیاربوو، به‌رپرسانی کوردیش هه‌مان گومانیان هه‌بوو. به‌شێکی تر له‌هێرش و په‌لاماری سه‌ر گونده کوردنشینه‌کان، په‌یوه‌ندیان به‌عه‌ره‌به هاورده‌کانه‌وه هه‌یه، که‌ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی په‌لاماردان و ده‌غڵ و دان سوتاندنه‌وه، جارێکی تر، کورده‌کان له‌و ناوچانه ده‌رپه‌ڕێنن و خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی پێشتر داگیریان کردبوو. ده‌کرێت، بڵێین: سه‌رجه‌م ئه‌و گروپانه‌ی که سوننه‌ن به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان تێوه‌گلاون له‌په‌لاماردانی گونده کوردنشینه‌کان، به‌ڵام لاوازی لایه‌نی کوردی وایکردووه، نه‌توانرێت تێوهگلانهکانیان به‌سه‌ردا ساغ بکرێته‌وه و رای گشتییان له‌دژ دروستبکرێت. گروپه شیعیه‌کان گروپه چه‌کداره شیعه‌کانیش سه‌رباری ناکۆکییان له‌گه‌ڵ سوننه‌دا، به‌ڵام له‌مه‌سه‌له‌ی په‌لاماردانی گونده کوردنشینه‌کاندا تێوه‌گلاون، جا تێوه‌گلانیان به‌به‌شداریکردنی راسته‌وخۆ بێت له‌و هێرشانه‌دا، یاخود له‌ڕێگه‌ی نه‌پاراستنی کورده‌کان و چاوپۆشیکردن بێت له‌هێرشه‌کانی سه‌ریان. زۆرێک له‌و ناوچه کوردییانه‌ی هێرشی به‌رده‌وامیان ده‌کرێته‌سه‌ر، له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی حهشددان، ئه‌رکی ئه‌وانه بیانپارێزێت، به‌ڵام ئه‌و هێزه نه‌ک به‌باشی نه‌یپاراستوون، به‌ڵکو مامه‌ڵه‌کردنیان له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان به‌جۆرێک بووه، گومان له‌سه‌ر خۆشیان دروست ببێت. ره‌نگه هه‌ڵه بێت، حه‌شدی شه‌عبی که له‌ده‌یان گروپی ئه‌جێندا جیاواز پێکدێت، به‌تێوه‌گلان له‌هێرشی سه‌ر کورده‌کان تۆمه‌تبار بکرێت، به‌ڵام ناشتوانرێت نکۆڵی له‌تێوه‌گلانی هه‌ندێک گروپ بکرێت، جا تێوهگلانهکه که‌مته‌رخه‌می بێت یاخود چاوپۆشیکردن له‌چه‌کداره هێرشبه‌ره‌کان. راسته هه‌ندێک گروپی نێو حه‌شد، تێڕوانینی سه‌لبییان به‌رامبه‌ر به‌کورد هه‌یه، به‌تایبه‌ت گروپه توندڕه‌وه‌کانیان که‌دژی ریفراندۆم بوون و کورد وه‌کو هێزێکی جوداخواز ته‌ماشاده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌مه هۆکار نیه بۆ چاوپۆشی‌یان له‌په‌لاماردانی گونده کوردنشینه‌کان. به‌شێک له‌به‌رپرسانی عێراق گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و رایه‌ی، گه‌ر هه‌ندێک گروپی نێو حه‌شد چاوپۆشی له گروپه چه‌کداره‌کان بکه‌ن، یاخود که‌مته‌رخه‌م بووبن له‌پاراستنی کورده‌کاندا، ویستوویانه له‌و رێگه‌یه‌وه په‌یامی گرنگی بوون و مانه‌وه‌یان له‌ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان بگه‌یه‌نن، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه بۆ ئه‌وان له‌ڕووی ئابوورییه‌وه زۆر گرنگه. ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌به‌رپرسانی عێراق، پێیانوایه هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سوپا‌و هێزه ده‌وڵه‌تیه‌کان له‌پارێزگاکانی دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین، له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ لاوازکردنی حه‌شدی شه‌عبییه، نه‌ک له‌دژی کورد، که‌ڕاگه‌یاندنی کوردی به‌هه‌ڵه مه‌سه‌له‌که‌ی گۆڕیوه بۆ شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌و سوپا. راسته له‌سنوری کفری و کوڵه‌جۆ، هه‌ندێک ئاڵۆزی له‌نێوان سوپا‌و پێشمه‌رگه روویانداوه، به‌ڵام هۆکاری ئاڵۆزییه‌کان زیاتر مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵه‌ی هێزه‌کان بووه به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتری، بۆیه خێراش چاره‌سه‌ر بوون، ئه‌گینا جموجۆڵه‌کانی سوپا، ئامانجی گه‌وره‌تریان له‌پشته‌وه‌یه. هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌خوارووی عێراق ته‌واو لاوازبوون، خاڵه سنوریه‌کانیان لێوه‌رگیرایه‌وه، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه ماوه، پارێزگای دیاله‌یه، ئه‌و پارێزگایه سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی ئابوورییه بۆ حه‌شد، حکومه‌تی عێراق به‌بیانووی داعش، هێزێکی زۆری ره‌وانه‌ی دیاله کردووه‌و ده‌یه‌وێت له‌بن ده‌ستی حه‌شد ده‌ریبهێنێت. سوپای عێراق کۆنترۆڵی ته‌واوی بۆشاییه ئه‌منیه‌کانی نێوانیانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه کرد، ده‌یه‌وێت بوار بۆ جوڵه‌ی داعش نه‌هێڵێته‌وه‌و بیانووه‌کانی حه‌شد نه‌هێڵێت، له‌هه‌مانکاتیشدا به‌هێز خاڵه سنورییه‌کانی مهنزهریهو مه‌نده‌لی وه‌رگرێته‌وه، ته‌نها له‌نێوان خانه‌قین و مه‌نده‌لیدا، هه‌شت بازگه‌ی حه‌شدی لابرد، که له‌و بازگانه پاره لهباههڵگرهکان وه‌رده‌گیران. بۆیه ده‌کرێت بڵێین: ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی سوپای عێراق که له‌لایه‌ن میدیای کوردییه‌وه به‌هه‌ڵه ته‌رجه‌مه‌کرا، له‌م قۆناغه‌دا بۆ لاوازکردنی حه‌شده، به‌ڵام له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا، ده‌ریشکه‌وت سوپای عێراق وه‌کو هێزێکی لاواز‌و به‌رده‌سته، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌کات، نه‌ک وه‌کو هێزێکی فیعلی و کاریگه‌ر. هه‌ڵه‌ی میدیا و ململانێى حزبی هه‌ڵه‌ی میدیای کوردی له‌چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی هێرشی سه‌ر گونده کوردنشینه‌کان، له‌گه‌ڵ ململانێی نێوان یه‌کێتی و پارتی، وایانکرد هێرشی سه‌ر گونده کوردنشینه‌کان به‌ئاسانی بۆ گروپه‌کان بچێته سه‌ر، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆکار بوو بۆ به‌رده‌وامیان له‌هێرشه‌کان. کاتێک هێرش ده‌کرێته‌سه‌ر گوندێکی کوردنشین، به‌چه‌ند خولهلێک دوای هێرشه‌که، میدیای کوردی به‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون، کوتوپڕ هێرشه‌که ده‌داته پاڵ داعش، ئه‌م جۆره له‌مامه‌ڵه‌کردن، هۆکاره بۆ ونکردنی ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌کان و هاتنه خه‌تی گروپی تریش بۆ هێرشکردن. میدیای کوردی، هه‌موو به‌رپرسیارێتیه‌که‌ی لهداعشدا کورت کردووه‌ته‌وه، له‌کاتێکدا داعش باکی بهتۆمهتبارکردن نیه، ده‌بوو میدیای کوردی به‌تۆخی به‌رپرسیارێتیه‌که‌ی خستبایه‌ته ئه‌ستۆی هێزه عێراقیه‌کان، هاوکات هه‌وڵی بنکۆڵکردنی رووداوه‌کان و ئاشکراکردنی ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م گروپهکانیشی به‌شیعه و سوننه‌وه بدایه. له‌پاڵ هه‌ڵه‌ی میدیادا، ناکۆکیی نێوان هێزه کوردییه‌کان زیانێکی ئێجگار گه‌وره‌ی به‌پێگه‌ی کورد گه‌یاندووه، به‌جۆرێک ته‌نانه‌ت گروپێکی چه‌کداری چه‌ند که‌سیش، هیچ حسابێک بۆ هیچ هێزێکی کوردی ناکات، چونکه خیتابی پارتی‌و یه‌کێتی هێنده روو له‌یه‌کترییه، هێنده روو له‌کورد کوژه‌کان نییه. جارێک، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا کهعهرهبێکی دۆستی کورده، پێیوتم: چه‌کداره کرویه‌کان حساب بۆ کورد ناکه‌ن، چونکه یه‌ک نین، هێزێک له‌گه‌ڵیان له‌شه‌ڕدایه، هێزه‌که‌ی تر له‌پشته‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌کات، پشتگیری‌یان بۆ دووپاتده‌کاته‌وه. گواستنه‌وه‌ی ململانێی حزبی نێوان یه‌کێتی و پارتی به له‌ده‌ستدانی ناوچه کێشهلهسهرهکانهوه نه‌وه‌ستا، به‌ڵکو خه‌ریکه به‌کۆتایی هاتنی کورد له‌و ناوچانه کۆتایی دێت، به‌جۆرێک هێزه شیعی و سوننیه‌کان هه‌نگاوی یه‌ک له‌دوای یه‌ک بۆ وه‌ده‌رنانی کورد له‌و ناوچانه ده‌نێن، که‌چی پارتی و یه‌کێتی سه‌رقاڵی ته‌خوین کردنی یه‌کترین. سه‌رقاڵبوونی یه‌کێتی و پارتی به‌یه‌کتری و تێنه‌په‌ڕاندنی قۆناغی ئۆکتۆبه‌ری 2017، هێزه شیعی و سوننیه‌کانی ده‌ستکراوه‌تر کردووه، به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ململانێ ناشیرینه‌ش، کۆتاییه‌که‌ی بۆ کورد له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان کاره‌سات ده‌بێت.
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا لەماوەی پێشوودا نرخی تمەن هێندە دابەزی، خەریک بوو ئێران لەمایەپووچییەوە نزیک بکاتەوە. دابەزینی نرخی تمەن وایکرد، کەخەڵکانێکی زۆر لای ئێمەش دەستبکەن بە تمەن کڕین. زۆر چاودێری سیاسی لەو باوەڕەدا بوون، کەئێران لەمایەپووچی نزیکبۆتەوە. لێ ئەوەی جێگەی سەرنج بوو، دووبارە ئێران لە رێگەی دوو رێکەوتننامەی گرنگەوە، پێگەی خۆی لەناوچەکەو جیهان بەهێزکردەوە. یەکەمیان لەگەڵ کۆماری چین، دووەمیان لەگەڵ رژێمی ئەسەد لەسوریا. یەکەمیان کاردانەوەی زۆری لەناوەوەو دەرەوەی وڵات لێکەوتەوە، چونکە زۆر هەمەلایەنەو کەرتەکانی ئابووری و سیاسی و سەربازیی و ئەمنییەکان دەگرێتەوە، لەهەمووشی گرنگتر بۆ ماوەی (25) ساڵە. هەروەها لەگەڵ زلهێزێکی جیهانیشە کەئەویش چینە. دووەمیان لەگەڵ رژێمی ئەسەدە، کەیەکێکە لەبنەما سەرەکییەکانی سیاسەت و ستراتیژی ئێران لەناوچەکە. لێرەدا هەوڵدەدەم تیشکێک بخەمەسەر هەردوو رێکەوتنەکە و کاریگەرییان بەسەر رەوشی گشتی ناوچەکەو جیهان بخەمەڕوو. ئێران و چین دوو دۆستی ناچار بەیەک پەیوەندی ئێران و چین زۆر کۆنەو دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هەردووکیان خاوەنی شارستانی کۆن بوون. لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانیشدا، پەیوەندی نیوان هەردوولا زۆر بەهێز بووە. ئەمەش کۆمەڵێک هۆکار رۆڵی هەبووە: لەڕووی سیاسییەوە هەردووکیان دژی سیاسەتی ئەمریکان لەناوچەکەو جیهان. لەهەمووشی گرنگتر، هەردووکیان رووبەڕووی سزای ئەمریکا بوونەتەوە. لەڕووی ئابووریشەوە، چین پێویستی بەنەوت و گاز‌و بازاڕی ئێران هەیە، لەبەرامبەریشدا ئێرانیش پێویستی بەپارەو تەکنەلۆژیای چینی هەیە، بەتایبەتی لەئێستادا کە رووبەڕووی سزا قوورسەکانی ئەمریکا بۆتەوە. لەئیستادا چین یەکەم دەوڵەتی جیهانە لەڕووی سەرمایەگوزارییەوە لەئێران و لەساڵی 2010-ەوە بڕی (18.6) ملیار دۆلار سەرمایەگوزاری کردووە، لەکاتێکدا کۆی گشتی سەرمایەگوزاری بیانی لەئیران (28) ملیار دۆلار بووە. ساڵی 2017 چین رۆژانە (630) هەزار بەرمیل نەوتی لەئێران کڕیوە، هەرچەندە ئەمساڵ بەهۆی قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕەکە بۆ (200) هەزار بەرمیل دابەزیوە. لەڕووی بازرگانیشەوە، ماوەی چەندین ساڵە چین یەکەمین شەریکی بازرگانی ئێران، ساڵی پار بەبڕی نۆ ملیار دۆلار هەناردەی ئێران چووە بۆ چین کەزیاتر نەوت و گاز بووە. لە بەرامبەریشدا چین بڕی (11) ملیار دۆلار شمەکی هەناردەی ئێران کردووە. واتە میزانی بازرگانی لەبەرژەوەندی چینە. رێکەوتنێکی مێژوویی و گرنگ ئەم پەیوەندییە میژووییە ئەمساڵ هەنگاوی گەورەتری نا و رێکەوتنی «25 ساڵەی»ی لێکەوتەوە. ئەم رێکەوتنە یەکێکە لەڕێکەوتننامە گرنگەکانی مێژووی نوێی ئێران، چونکە بۆ ماوەی (25) ساڵە، واتە ماوەیەکی زۆر، هەروەها هەموو لایەنەکانیش دەگرێتەوە. لەکاتێکدا ئێران لەگەڵ هیچ دەوڵەتێک رێکەوتننامەیەکی لەم شێوەیەی نەکردووە. هەرچەندە هەموو ناواخنی رێکەوتنامەکە بەتەواوی ئاشكرا نەکراوە، بەڵام ئەوەندەی کەمیدیاکانی ئێران و چین و جیهانیش باسیان لێوە کردووە، رێکەوتنەکە لە (18) لاپەڕەو کۆمەڵێک بڕگەی گرنگ پێكهاتووە کەگرنگترینیان: چین لەماوەی (25) ساڵی داهاتوودا بەبڕی (400) ملیار دۆلار سەرمایەگوزاری لەئێران دەکات. (280) ملیار دۆلار لەکەرتی «نەوت، گاز و سامانی سروشتی دەبێت» (120) ملیار دۆلاریشی لەدروستکردنی ژێرخانی ئابووری دەبێت وەکو دروستکردنی «هێڵی شەمەندەفەر، بەندەرو فرۆکەخانەو بیناسازیی«. لەبەرامبەریشدا ئێران بۆ ماوەی (25) ساڵ نەوت و گازی خۆی بەچین دەفرۆشێت و پارەکەشی دەچێتە بانکێک لەشاری شەنگهای. لەڕووی سەربازیی و ئەمنییشەوە پەیوەندییەکان بەهێزتر دەکرێن، هەرچەندە هەندێک لەمیدیاکان باسیان لەوەکرد کەئێران رێگە دەدات کە چین بنکەی سەربازیی دابنێت، بەڵام ئەمەش لەزاری وتەبێژی حکومەتەوە رەتکرایەوە. هەروەها مەسەلەی فرۆشتنی دورگەی کیش لەکەنداوی فارسیش باسکرا، بەڵام ئەمەش لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە رەتدەکرێتەوە. گرنگی بۆ چین هەمیشە ئێران گرنگی گەورەی بۆ چین هەبووە، لەڕووی نەوت و گازەوە، ئێران سەرچاوەیەکی گەورەی ئەم سامانەیە. لەڕووی بازاڕیشەوە، ئێران یەکێکە لەبازاڕە باشەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین. بەڵام لەهەمووی گرنگتر پێگەی جوگرافیی ئێرانە، چونکە دەکەوێتە سەر کەنداوی فارسی، کەزۆرترین نەوت و گازی جیهانی تێدایە، هەروەها سنووری بەئاسیای ناڤین و دەریای قەزوینەوە هەیە، کە ئەمیش لەڕووی ستراتیژی و سیاسەتی دەرەکی چین، زۆر گرنگە. بەم رێکەوتنە بەتەواوی چین بەسەر ئەم دوو ناوچەیەدا زاڵ دەبێت و پێگەی خۆی لەبەرامبەر ئەمریکا بەهێزتر دەکات. هەربۆیە ئەمریکا زۆر دژی ئەم رێکەوتنە بوو. گرنگی بۆ ئێران گرنگی بۆ ئێران زۆرە، چونکە لەئێستادا خۆی لەبەردەم سزا قورسەکانی ئەمریکادا دەبینێتەوە، ڤایرۆسی کۆرۆناش هێندەی تر ئابووری داڕما، هەموو ئەمانەش وایکرد کە نرخی تمەن لەبەرامبەر دۆلادار هاڕە بکات. ئا لەم کاتەدا ئەم رێکەوتنە، دەرگایەکی ئەفسووناوییە بۆ ئێران بۆ ئەوەی کەمێک هەناسە بدات و ئابوورییەکەی لەداڕمان رزگاربکات. کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی گەرچی ئەم رێکەوتننە چ لەناوخۆی وڵات چ لەدەرەوە، ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە، ئەوەی مایەی سەرنج بوو هەڵوێستی ئەحمەدی نەژادی سەرۆکی پێشووی ئێران بوو کەزۆر دژی ئەم رێکەوتننامەیە وەستایەو رایگەیاند: ئەم رێکەوتنە بەشێکی زۆری بڕگەکانی نهێنێی و دوور لەچاوی گەلی ئێرانەوە کراوە، هەموو رێکەوتنێکی نهێنیش لەبەرژوەندی گەلی ئێران نییە. جێگەی ئاماژەیە ئەحمەدی نەژاد ماوەیەکە دژی حکومەتی ئێرانی قسە دەکات و بەنیازیشە، دووبارە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێتەوە. گەرچی رەزا بەهلەوی کوڕی شای ئێرانە، کەیەکێکە لەنەیارە سەرسەختەکانی کۆماری ئیسلامی. لەئەمریکاوە لەتویتێکیدا رەخنەی توندی لەم رێکەوتنە گرت و رایگەیاند: رژێمی ئێرانی لەتاران، هەموو سەروەت و سامانی ئێرانی تاڵانفرۆش کردووەو رازییش بووە بەهاتنی سوپای بیانی بۆ ناو وڵاتەکەمان. گەرچی حکومەتی ئێرانی هەموو ئەم تۆمەتانە رەتدەکاتەوەو داکۆکی لە رێکەوتنامەکە دەکات بەتایبەتی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران. رێکەوتنی لەگەڵ سوریا رێکەوتنێکی تر کە بووە مایەی گرنگی پێدانی میدیای ناوچەکەو جیهان، رێکەوتننامەی سەربازیی بوو لەگەڵ سوپای بەشار ئەسەد لەدیمەشق. لە 8ی ئەم مانەگەدا تەلەڤزیۆنی سوریا دیمەنی واژۆکردنی رێکەوتننامەیەکی سەربازیی بڵاوکردەوە، کەتێیدا عەلی عەبدوڵڵا ئەیوب وەزیری بەرگری سوریا‌و لیوا محەمەد باقر، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران واژۆی رێکەوتننامەیەکیان کرد، بەپێی ئەم رێکەوتنە بێت سوپای ئێرانی هاوکاریی سوپای سوریا دەکات، تاوەکو هێزو توانا سەربازییەکانی بەهێزتر بکات و پشت بەسیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرانی ببەستێت بۆ ئەوەی پارێزگاری لەئاسمانی سوریا بکات و دژی هێرشی دوژمنانی بێتەوە بەتایبەتی تورکیا و ئیسرائیل. گرنگی ئەم رێکەوتنە بۆ ئێران ئەم رێکەوتنە هێندەی تر پێگەی سەربازیی و سیاسی ئێرانی لەسوریا بەهێزتر کرد، چونکە لەماوەی پێشوودا زیاتر باسی رۆڵی روسیا دەکرا. بەڵام ئەم رێکەوتنە هێندەی تر دەستی ئێرانی لەسوریا ئاوەڵاتر کرد. ئێران لەڕێگەی ئەم رێکەوتنەوە کۆمەڵێک پەیامی بۆ دۆست و نەیارانی نارد: بە ئەمریکیی و ئیسرائیلییەکانی وت، کەچیتر ناتوانن هەروا بەئاسانی پەلاماری هێزەکانی لەسوریا بدەن، چونکە سیستەمی دژە فرۆکەی ئێرانی ، سیستەمێکی بەهێزە. هەروەها دەرچوونی هێزی ئێرانیش لەسوریا، بوو بەشتێکی مەحاڵ. هەروەها پەیامێکیش بوو بۆ تورکیا، کەئێران بەهەموو شێوەیەک بەردەوامە لەداکۆکیکردن و بەرگریکردن لەڕژێمی ئەسەد ، هەروەها دژی هەوڵی داگیرکاری تورکیا دەوەستێتەوەو ترسێکی گەورەشە بۆسەر هێزی ئاسمانی تورکی، کە چیتر بەو ئاسانییە ناتوانێت پەلاماری سوریا بدەن. لەکۆتاییشدا پەیامێک بوو بۆ روسیا، چونکە ئەم رێکەوتنە بەبێ ئاگاداری ئەوان کراوە، هەروەها وازهێنانی سوریاش لەسیستەمی بەرگری روسی و پشتبەستن بەسیستەمی بەرگی ئێرانی، مانای پشت‌کردنی لەمۆسکۆ و رووکردنە لەتاران. گرنگی بۆ سوریا ئەم رێکەوتنە بۆ رژێمی ئەسەد گرنگ بوو، چونکە ماوەیەکە هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا‌و ئیسرائیل، هێرشی توند دەکەنەسەر سوپای سوریا . دیارە هێزی ئاسمانی تورکی و گروپە تیرۆریستەکان کەتورکیا پشتگیری‌یان دەکات، مەترسی گەورەن بۆ سەر سوریا. ئەم رێکەوتنە بەرگریی ئاسمانی سوریا بەهێزدەکات، ئەمەش لەبەرژەوەندی رژێمی ئەسەدە دوا قسە بەدڵنییایەوە ئێران لەڕێگەی ئەم دوو رێکەوتنەوە پێگەی خۆی لەناوچەکەو جیهان بەهێزکردەوە، بەڵام راستە رێکەوتنی لەگەڵ چین لەڕووی ئابوورییەوە هاوکاری دەکات، بەڵام لەڕووی سیاسییەوە لەئێستادا لەناوخۆی ئێران‌دا ناڕەزایی گەورە لەدژی هەیە. زۆرێک لەچاودێرانی سیاسی لەو باوەڕەدان کە رۆحانیش بەهەمان دەردی عادل عەبدولمەهدی بچێت، چونکە ئەویش بەهۆی رێکەوتنامەی لەگەڵ چین، رووبەڕووی دژایەتی زۆر بووەوەو لە دواجاردا حکومەتەکی رووخا. هەربۆیە بەشێکی زۆری ئەم رێکەوتننامەیە بەنهێنی ماوەتەوە، تاوەکو کاردانەوەی زیاتری لێنەکەوێتەوە. گەرچی رێکەوتنی لەگەڵ رژێمی ئەسەد، تەنها بەرگری لەمانەوەی ئێران دەکات لەسوریا، هەرچەندە ئەم مانەوەیەش لەڕووی ئابووریی و سیاسییەوە، زۆر لەسەر ئیران دەکەوێت. سەرچاوەکان: Robert Espey. Irans Außenhandel stark geschrumpft. www.gtai.de نيويورك تايمز: شراكة كاملة مرتقبة بين الصين إيران. سایتی العربیة. سامي زرقا. ما الأوجه الخفية لشراكة إيران العميقة مع الصين؟. www.akhbaralaan.net خيانة ونهب».. تسريب تفاصيل اتفاق الربع قرن السري بين إيران والصين.سایتی الحرة.
وه‌رگێڕانى: هاوڵاتى «حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى هه‌نگاوه‌کانى چاکسازیى لهقسهوه کردووه به‌هه‌نگاوى کردارى و به‌ئاراسته‌ى بنه‌بڕکردنى ده‌ستى میلیشیاکان بچێت، به‌ڵام هیچ کام له‌م هه‌نگاوانه بێ به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگ نابن و به‌ئاسانى نایه‌ن به‌ده‌سته‌وه«، ناوه‌ندى لێکۆڵینه‌وه‌ى جه‌یمس تاونى ئه‌مریکى و ئیماراتى سه‌باره‌ت بهحکومهتهکهى کازمی، وا ده‌ڵێت. دوو ناوه‌ندى تووێژینهوهى ئه‌مه‌ریکى و ئیماراتى پاش ده‌ستبه‌کاربوونى مسته‌فا کازمى وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران، تووێژینهوهیهکیان سه‌باره‌ت به‌کاره‌کان و چاکسازییه‌کانى کازمى ئه‌نجامداوه. ناوه‌ندى جه‌یمس تاون ئامانجى هۆشیارکردنه‌وه‌و زانیارى به‌خشینه له‌ڕووى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و سیاسییه‌وه ، دامه‌زراوه‌که‌ش لهواشنتنى پایته‌ختى ئه‌مریکایه کهکارهکانى تووێژینه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌ى بابه‌ته گرنگه‌کانى دنیایى سیاسه‌ته به‌تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ى کهپهیوهندیدارى راستهوخۆو گرنگیان به‌سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاوه هه‌یه‌و ساڵى ١٩٨٤ له‌لایه‌ن پارێزه‌رى ئه‌مریکى (ولیام گێمه‌ر) دامه‌زراوه. ناوه‌ندى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئیماراتى له‌ساڵى ١٩٩٤وه بهفهرمابى شێخ زاید بن سوڵتان حاکمى دوبه‌ى دامه‌زراوه‌و کارى نووسینى راپۆرت و لێکۆڵینه‌وه و تووێژینهوهى ستراتیجییه له‌سه‌ر پرسه جیهانییه‌کان، لێکۆڵینه‌وه‌کانى ده‌زگاکه له‌بواره‌کانى گۆڕنکارییه سیاسی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تیی، رۆشنبیری، زانستی، عه‌سکه‌ریی، ژینگه‌یى و ته‌ندروستییه‌کانه. به‌پێى تووێژینهوهکهى ناوه‌ندى جه‌یمس تاون و په‌یمانگاى ئیماراتى بۆ لێکۆڵینه‌وه، چاکسازییه‌کانى کازمى ته‌نیا خۆى لهبنهبڕکردنى گه‌نده‌ڵییدا نه‌بینیوه‌ته‌وه، به‌ڵکو ده‌ستى داوه‌ته چاکسازیى کردن و له‌بنه‌وه هه‌ڵکێشانى مه‌له‌فێک که قورسه‌و هه‌موو سه‌رۆک وه‌زیرانێک تواناى ئه‌وه‌ى نییه بیه‌وێت ده‌ست بۆ ئه‌و جۆره مه‌له‌فانه به‌رێت که به‌لاى هه‌ندێک هێزى سیاسى عێراقییه‌وه بڤه‌یه، ئه‌ویش» مه‌له‌فى هێزه چه‌کدارو میلیشیاکانى عێراقه که به‌ڕوونى ئێران پشتیوانی‌یان ده‌کات و ده‌ستبردن بۆ چاکسازى یان هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک له‌م هێزانه‌دا، ئێران ده‌ست واڵا ده‌کات لهدهستتێوهردانى دیکه‌ى راسته‌وخۆ له‌کاروبارى عێراقداو چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ئێران جارێکى دیکه کۆنترۆڵى بڕیار و ده‌سه‌ڵاتى عێراق بکات.» هه‌ر به‌پێى توێژینه‌وه‌ى ئه‌و دوو ناوه‌نده، راوێژکاره‌کانى سه‌رۆک وه‌زیران داوایان لێکردووه وردتر ره‌نگڕێژى هه‌نگاوه‌کانى بکات و وڵات له‌هه‌نگاونان به‌ره‌و چاکسازییه‌وه به‌ره‌و داڕمان نه‌بات و هه‌نگاوه کردارییه‌کانى له‌ڕێگه‌ى راگه‌یاندنه‌وه به‌گوێ و چاوى نه‌یاره‌کانیدا ببات و بیکاته بروسکه‌یه‌کى ترساندن و کاریزمایى بونى خۆى نیشان بدات. ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ى کازمى له‌ئێستادا کردوویه‌تی، چه‌ندین په‌یامى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى له‌پشته‌وه‌یه که‌گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن: ئه‌و په‌یامه‌ى بۆ ناوخۆى عێراقه ئه‌وه‌یه، کهحکومهتهکهى کازمى بۆ گۆڕانکارى لهسلکى ئه‌منى و سه‌قامگیرکردنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى هاتووه که‌ئه‌وه‌ش داواکارى گه‌لى عێراقه، که‌ئه‌مه‌ش به‌دوایدا بڕیارى هه‌ڵبژاردنى پیشوهختهى به‌دوادادێت و جارێکى دیکه داواکارى خۆپیشانده‌ران به‌تایبه‌ت و گه‌لى عێراق به‌گشتی به‌رجه‌سته ده‌کرێت. ئه‌م هه‌وڵانه‌ى ئێستای کازمى به‌ئاراسته‌ى چاکسازى ده‌یدات به‌دڵى به‌شێک له‌هێزه سیاسیى و میلیشیاکانى عێراق نییه، چونکه ئه‌و هێزه میلیشیایانه خۆیان بهتێکشکێنهرى سه‌ره‌کى داعش ده‌زانن و خۆیان به‌خاوه‌نى نفوز‌و کاریگه‌ریى له‌ساحه‌ى سیاسى و جه‌نگیى عێراقدا ده‌بینن و پێیان وایه ئه‌و بۆچوونه‌ى کارده‌کات بۆ له‌نابردنى ئه‌و هێزانه حکومه‌ت نییه، به‌ڵکو ئه‌وه گه‌له کهبڕیارى لهچارهنووسى ئه‌و هێزانه ده‌دات. په‌یامى دووه‌مى هه‌نگاوه‌کانى کازمى رووى له‌ئێرانه، چونکه «کازمى به‌م هه‌نگاوانه‌ى ئێستاى ته‌جاوزى له‌بڕیاره‌کانى حکومه‌ته‌کانى پێش خۆى کردووه به‌وه‌ى هه‌موو هه‌وڵێکى بۆ پاراستنى قه‌واره‌ى سیاسى و ده‌روازه سنورییه‌کانى عێراقه له‌ده‌ستى عێراق خۆیدا و بنه‌بڕکردنى ده‌ستى گه‌نده‌ڵى و بێگانه‌یه له‌کاروباره ناوخۆییه‌کانى عێراقدا. ناوه‌نده‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که «ئێرانییه‌کان ئه‌م هه‌نگاوو بڕیارانه‌ى کازمى به‌مه‌ترسى بۆ سه‌ر پێگه‌ى خۆیان له‌داهاتووى عێراقدا ده‌بینن و پێیان وایه بۆ له‌مه‌ودوا ناتوانن به‌شێوه‌یه‌کى فراوان و وه‌ک رابردوو موماره‌سه‌ى هه‌نگاوه‌کانیان له‌عێراقدا بکه‌ن». یه‌کێکى دیکه له‌په‌یامه‌کانى چاکسازى کازمى گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ژینگه‌ى عه‌ره‌بى تاکاریگهرى جارانى بۆ بگه‌ڕێته‌وه، که‌پێگه‌ى سیاسى و ئابورى خۆى له‌ناوچه‌که‌دا بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ساڵانى سه‌ده‌ى رابردوو که به‌لایه‌نى که‌مه‌وه کازمى له‌ئێستادا ده‌یه‌وێت عێراق نه‌بێته خاکێک که‌هه‌ر که‌س بیه‌وێت مه‌ترسى له‌سه‌ر وڵاتێکى دیکه‌ى لێوه دروست بکات و بیکاته گۆره‌پانێک بۆ یکلایى کردنه‌وه‌ى ململانێکانى خۆیان. هه‌نگاوه‌کانى کازمى ته‌نیا بۆ ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا نییه، به‌ڵکو بۆ کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تییه به‌شێوه‌یه‌کى گشتی، به‌وه‌ى عێراق ده‌یه‌وێت خۆى بێبه‌رى بکات له‌ململانێ هه‌رێمایه‌تییه‌کان و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و جارێکى دیکه نایه‌وێت خاکى عێراق بۆ پاکتاو کردنى حساباتى وڵاتان به‌کاربهێندرێت. ئه‌م په‌یامه‌ش باشترین هه‌نگاوى کازمییه، چونکه له‌ڕێگه‌ى ئه‌مه‌وه هاوکارى و پشتگیرییه‌کانى ئه‌مریکاو وڵاتانى دیکه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و کابینه‌که‌ى کازمى زیاتر ده‌بێت، چونکه ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت عێراق رۆڵى یه‌کسان ببینێت لهململانێکانى ناوچه‌که‌دا به‌تایبه‌ت که له‌ئێستادا نییه‌تێک له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به‌دیده‌کرێت بۆ کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌عێراق. له‌کۆتایى توێژینه‌وه‌ى هه‌ردوو ناوهندهکادا هاتووه که نابێت کازمى ده‌ست بکات بهپوورهى ههنگداو ده‌بێت سه‌ره‌تا گێژیان بکات. هاوکات ئه‌وه‌ى که‌پێویسته کازمى بۆ لاوازکردنى میلیشیا ئێرانییه‌کان بیکات، بڕینى سه‌رچاوه‌ى داهاتهکهیانه که‌خۆى له‌کۆنترۆڵکردنى به‌شێک له‌ده‌روازه سنورى و بازگه‌کانى نێوان پارێزگاکاندا ده‌بینێته‌وه کهداهاتهکانیان بۆ به‌شێک له‌هێزه‌کانى حزبوڵا و عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق خه‌رج ده‌کرێن. تووێژینهوهى ئه‌و دوو ناوه‌نده بۆچوونیان وایه بهوشککردنى سه‌رچاوه‌ى داهاتى ئه‌و هێزه چه‌کدارانه‌ى کهوهلائیان بۆ ئێران هه‌یه، ده‌تواندرێت چاکسازى و گۆڕانکارییه‌کانى عێراق به‌ڕێژه‌ى به‌رچاو به‌ره‌وپێش بچن و به‌مه‌ش گۆڕانکارى کرده‌یى و ریشه‌یى دروستده‌که‌ن بۆ داهاتووى وڵات.