نووسینی: مایکڵ ڕوبین (ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مریکی) وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزیه‌وه: ئه‌رخه‌وان فتاح له 15 ی ئۆکتۆبه‌ری 2020 دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بانگهێشتی مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی کرد بۆ وڵاته‌که‌ی. گه‌رچی تا ئێستا هیچ به‌روارێک دیاری نه‌کراوه بۆ سه‌ردانی کردنه‌که به‌ڵام واده‌ره‌که‌ویت که کازمی حه‌ز بکات ئه‌و سه‌ردانیه ئه‌نجام بدات . به‌رپرسه عێراقیه‌کان به هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانه‌وه به میوانه‌کانی عێراق ده‌ڵێن که ئاسایش و داهاتووی عێراق که‌وتوه‌ته سه‌ر بێلایه‌نی به‌غداد و په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ ته‌واوی دراوسێکانی، جا چ عه‌ره‌ب بێت یان فارس یان تورک. ئه‌مه‌ش به هیوای ئه‌وه‌ی که عێراق بتوانیت له ده‌ره‌وه‌ی ململانێکانی هه‌رێمه‌که‌دا بیت و ببێت به وڵاتی عوممانی دووه‌م. ئه‌مه بیرۆکه‌یه‌کی نایابه به‌ڵام تا ئه‌وکاته‌ی دراوسێکانی عێراق سه‌رقاڵی ده‌ستێوه‌ردان بن له کاروباری ناوخۆیی عێراق ئه‌مه ته‌نها وه‌ک خه‌ونیک ده‌بێت. عێراقیه‌کان له‌وانه‌یه شیوه‌نی ئه‌وه‌یان بێت که حیزبه جۆراوجۆره‌کانی سه‌ر به ئێران و ئه‌مریکا وڵاته‌که‌یان کردووه به مه‌یدانیکی جه‌نگی و ململانێی خۆیان له‌وێدا یه‌کلایی ده‌که‌نه‌وه و هیچ خه‌می عێراقیان نییه، به‌ڵام به ته‌نها ئیدیعا کردنی بێلایه‌نی به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌که ڕزگار بکات له میلیشیاکانی سه‌ر به ئێران و ئه‌مریکا و نه‌یانکات به قوربانی شه‌ڕی نێوانیان. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که له‌ڕیگه‌ی بێلایه‌نییه‌وه عێراق بتوانێت وه‌ک عوممانی لێبێت ئه‌وه کاتیک ده‌بێت که شکست به‌و هێزانه بهێنرێت که له سه‌ر خاکی عێراقن و له‌لایه‌ن وڵاتانی بییانه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێن. تیمه‌که‌ی کازمی له‌سه‌ر هه‌قن که ئه‌وه عورفی هه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانێکه که سه‌ردانی ئێران و ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و ئه‌رده‌ن و تورکیا بکه‌ن. پاش نزیکبونه‌وه‌که‌ی نێوان عێراق و سعودیه له کاتی کابینه‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا ئه‌و وڵاته‌ش خرایه لیستی سه‌ردانیه‌کانه‌وه. پاش شه‌ش مانگ له ده‌ست به‌کاربوونی کازمی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی لیسته‌که کردووه جگه له تورکیا نه‌بێت. به‌هه‌رحاڵ زیادکردنی تورکیا بۆ لیسته‌که له ئێسته‌دا هه‌ڵه‌یه. کازمی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانیکی کار به‌ڕێکه‌ر هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کان عێراق تا ئه‌وکاته‌ی عێراق له‌ڕێێ یاساوه بۆ هه‌ڵبژاردنی تازه ئاماده ده‌بێت. ئه‌وه ته‌نها شه‌رعیه‌تێکه که پێی به‌خشراوه. بێگومان ناکرێت چاوپۆشی له قه‌یرانه‌کانی دیکه‌ی عێراق بکات تا ئه‌و کاته‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کان نزیک ده‌بێته‌وه. کازمی له کاتێکدا ده‌سه‌ڵاتی له عێراق گرته ده‌ست که وڵاته له دوو لایه‌نه‌وه توشی قه‌یرانی دارایی هات که یه‌که‌میان به‌هۆی په‌تای کۆڤید 19 و ئه‌وی تریش به‌هۆی دابه‌زینی خێرا له نرخی نه‌وته‌وه بوو. عێراقیه‌کان زۆرجار ته‌حه‌دای پێشبینیه‌کانی لایه‌نه دره‌کییه‌کان ده‌که‌ن به‌ڵام خه‌ریکه په‌تی ته‌حه‌موول باریک ده‌بێته‌وه. وه‌زیری دارایی عه‌لی عه‌لاوی ڕاپۆرتێکی خستووه‌ته ڕوو که تیایدا داواکاری بۆ چه‌ند چاکسازییه‌کی پێویست له خۆی ده‌گرێت به‌ڵام ڕوون نییه که ئایا په‌رله‌مان توانای پێشبینی یاخود ئیراده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه که درک به‌وه بکات که ئه‌و چاکسازیانه‌ی له لیسته‌که‌دا هه‌یه به فیعلی پێویستن یاخود ته‌نها لیستێکه و به هه‌ره‌مه‌کی بۆیان ئاماده کراوه. له‌کاتیکدا که ئابوری عێراق خه‌ریکه داده‌روخێت زۆرێک له عێراقیه‌کان تیناگه‌ن که بۆچی ده‌بێت کازمی سه‌فه‌ر بکات و گومانیش له‌وه ده‌که‌ن که سه‌ردانه‌کانی هیچ به‌رهه‌مێکی هه‌بیت. نه‌یاره‌کانی به‌رداوام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که ئه‌و سه‌ردانانه هیچ به‌رهه‌میکیان نابێت و پێیانوایه که کازمی ته‌نها بۆ به ده‌ستهێنانای پاڵپشتی خۆی ئه‌و سه‌ردانانه ده‌کات چونکه له ناوخۆدا پاڵپشتی ناکرێت بۆیه پیویستی به پاڵپشتی سیاسی ده‌ره‌کی هه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی. ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وانه له‌وانه‌یه دادپه‌روه‌رانه نه‌بیت . چونکه چ بۆ پاڵپیشتی خۆی بێت یان ده‌رفه‌تی ئابوری یاخود پاڵپشتی ئه‌منی، سه‌ردانه‌کانی کازمی بۆ ده‌ره‌وه تا ئێستا به‌رهه‌می خۆی هه‌ر هه‌بووه. به‌ڵام سه‌ردانی کردنی تورکیا شتێکی جیاواز ده‌بێت. له‌کاتی تێکشکانی داعشه‌وه که ئه‌میش بۆنه‌یه‌که که کازمی ڕۆلێکی به‌رچاو و به‌رفراوانی تیدا نواندووه له‌وکاته‌وه عێراقیه‌کان تا ئیستا له ماوه‌یه‌کی دوور له ململانێی تائیفی ژیاون. چل له سه‌دی عێراقیه‌کان له پاش روخانی سه‌دام حوسێن له‌دایک بوونه و سه‌بریکی که‌میان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر پارته تائیفیه‌کان و ئه‌و وێرانکارییه‌ی که به‌سه‌ر وڵاته‌که‌دا هێناویانه. هه‌ندیک له وڵاتانی وه‌ک سعودیه و ئه‌رده‌ن که پێشتر له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی تائیفه‌گه‌ری بوون به‌تایبه‌ت له‌پاش وه‌زعی 2003 ه‌وه له ئێستادا ئه‌و وڵاتانه کراونه نیشان ده‌ده‌ن به‌ڕووی هه‌مه‌جۆری له کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و درک به‌وه ده‌که‌ن که شه‌ره تایفیه‌کان له عێراقدا له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌دا نین. به‌ڵام هیچ یه‌ک له ئێران و تورکیا ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یان بۆ دروست نه‌بوه، بۆیه ئه‌جیندای تایفی‌یان به‌رده‌وامه له هه‌ره‌شه‌کردن له‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق. به‌هه‌رحاڵ کێشه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌ی تورکیا گه‌وره‌تره. ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی که سه‌رهه‌ڵدانی داعش به‌هۆی سیاسه‌تی تائیفه‌گه‌رێتی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووه‌وه بوبێت هه‌ڵه‌یه. ئه‌مڕۆ به‌ڵگه‌کان زۆرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که تورکیا یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و گروپه بووه و به‌بێ یارمه‌تی تورکیا ئه‌وان نه‌یانده‌توانی ده‌سه‌ڵات بگرن به‌سه‌ر باکوری عێراقدا به‌تایبه‌ت له ڕووی گواستنه‌وه‌ی چه‌کداره بیانیه‌کانه‌وه بۆ نێو خاکی عێراق ،تورکیا هاوکاری زۆری ئه‌و گروپه‌ی کردووه. ئه‌م کێشه‌یه ئاوا به ساده‌یی پشتگوێ نا‌خرێت. تورکیا نه‌ک هه‌ر ئه‌وه بێت که به‌شێک له ناوچه‌کانی عێراقی داگیر کردووه به‌ڵکو ئیدیعای خاوه‌نداری به‌شێک له ناوچه‌کانی باکوری عێراقیش ده‌کات. به بیرهینانه‌وه‌ی داگیرکاری 46 ساڵه‌ی تورکیا بۆ باکوری قوبرس ئه‌مه نیگه‌رانی به‌غداد زیاتر ده‌کات له‌وه‌ی که ئامانجه‌کانی تورکیا له عێراقدا ته‌نها له سنووری به‌گژداچونه‌وه‌ی تیرۆردا ناوه‌ستیت و به‌ڵکو شتی دیکه‌ش له پشته‌وه هه‌یه. چه‌ندین سوکایه‌تی دیکه بۆسه‌ر سه‌روه‌ری عێراق ئه‌نجام دراوه. چالاکوانه یه‌زیدیه‌کان که سه‌رقاڵی گه‌راندنه‌وه ئه‌و خیزانه یه‌زیدیانه‌ن که له‌لایه‌ن داعشه‌وه برابوون ده‌ڵێن به‌ڵگه‌یان لایه که کچه یه‌زیدیه‌کانی عێراق هێشتا له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورکیا له سوریا و ناوخۆی تورکیادا ده‌ستبه‌سه‌رکراون. له 11ی ئابی 2020 دا فرۆکه‌یه‌کی بێ فرۆکه‌وانی تورکی له ناو خاکی عێراقدا فه‌رمانده‌یکی عێراقی کوشت. ئەردۆغان نه داوای لێبوردنی کرد نه قه‌ره‌بووی ئه‌و کاره‌ی کرده‌وه. له‌و دۆخه‌دا سه‌فه‌ر کردن بۆ تورکیا خه‌ڵاتکردنی ئەردۆغانه بۆ ئه‌و دوژمنکاریه‌ی. ده‌بێ کازمی ئه‌وه بخاته ڕوو که ئه‌وکاته‌ی سه‌ربازانی تورک له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی مابنه‌وه ئه‌و سه‌ردانی تورکیا ناکات هه‌روه‌ها ده‌بێ ڕوداوه‌که‌ی مانگی ئابیش یه‌کلایی بکرێته‌وه. به‌مجۆره لاواز ده‌رناکه‌ویت و له‌هه‌مان کاتدا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی عێراقیه‌کان زیاتر به‌لای خۆیدا به‌رفراوانتر ده‌کات، به‌مه‌ش ده‌توانیت ڕوبه‌ڕووی ئه‌و ئاسته‌نگه ده‌ره‌کیانه بێته‌وه که به‌هۆی ئێران و ئه‌مریکاوه ڕووبه‌ڕوی سه‌روه‌ی عێراق کراونه‌ته‌وه. به‌دڵنیاییه‌وه ڕیگه‌ی دبلۆماسی تر هه‌یه که کازمی ده‌توانیت له‌وڕێگه‌یه‌وه مامه‌له له‌گه‌ڵ تورکیادا بکات. بڕیاردان سه‌باره‌ت به ڕیکه‌وتنه نه‌وتیه تایبه‌ته‌کانی نێوان کوردستانی عێراق و تورکیا و سه‌رپێچی ڕێکه‌وتنی ساڵی 1973 ی هێله نه‌وتیه‌کانی نیوان عێراق و تورکیا خه‌ریکن کۆتایی پێ بێت. له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی بڕیاره‌که و ملیاره‌ها دۆلار له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ئه‌مه له چه‌ندین به‌ره‌وه ده‌سه‌ڵاتی گفتوگۆکانی عێراق به‌هێزتر ده‌که‌ن. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌م گفتوگۆیانه‌ش کاری تیمی یاسایی و دیبلۆماتکاره سه‌ره‌کیه‌کانی عێراق بێت. سه‌فه‌ر کردنی کازمی بۆ تورکیا له‌کاتێکدا عێراق باڵا ده‌ستی یاسایی هه‌یه و به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئەردۆغاندا به ڕێکه‌وتنێکی کۆتایی نه‌گه‌یشتوون، ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه وایه که له یاری پۆکه‌ردا به کارتی براوه‌وه له به‌رامبه‌ر ڕکابه‌رێکدا بکشێیته‌وه که کارته‌کانی ده‌ستی دۆڕاوه‌ن. کازمی پێویست ناکات به ره‌تکردنه‌وه‌ی هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌ک سوکایه‌تی به ئەردۆغان بکات. به‌ڵام له‌جێی ئه‌وه‌ی که خۆی به‌غداد جێبێڵێت با سه‌ره‌تا جه‌خت له‌وه بکاته‌وه که ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ردانی ئه‌و بێته عێراق. به‌غداد به‌م جۆره ژیرانه مامه‌ڵه ده‌کات و هه‌روه‌ها ده‌توانریت له هه‌مان کاتدا داوای کۆبونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت له نه‌جه‌ف بکرێن که ئەردۆغانیش ناچار بکریت له‌وێدا روبه‌ڕووی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق و ئه‌و ڕاستیه ببێته‌وه که‌وا ده‌رکه‌وتنی هه‌ر سه‌رکردایه‌تیه‌ک له جیهانی ئیسلامی‌دا که شیعه‌گه‌ری و هه‌مه‌چه‌شنی ئیسلام پشتگوی بخات ئه‌وا ئه‌و کاره به شکست کۆتایی دێت. ئەردۆغان به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆبه‌شداری ئه‌و جۆره کۆبونه‌وانه له عێراق ڕه‌ت ده‌کاته‌وه چونکه کاره‌که له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا ناشکیته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌بیته نیشانه‌ی لاوازیی ئه‌و. ئه‌وه‌ی که ئه‌ردۆغان پیشوه‌خت بیر له‌و کاره بکاته‌وه ته‌نها ئه‌وه ده‌ره‌خات که کازمی ناتوانێت خۆی له‌و پێگه‌یه‌ی دوور بخاته‌وه، گه‌رچی سه‌ێرێکی که‌میشی هه‌بیت بۆ ئه‌و کاره. به له‌به‌رچاوگرتنی ده‌ستدرێژیه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر عێراق له ئێسته‌دا باشترین هه‌نگاو بریتیه له خۆ دورگرتن له هه‌ر کۆبونه‌وه‌یه‌ک، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کازمی ئه‌مه‌ی به پێویست زانی ئه‌وا کاتی ئه‌وه هاتووه که وڵاتێکی دیکه هه‌ڵبژێریت بۆ ئه‌وه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌ی تیدا ئه‌نجام بده‌ن. سه‌رچاوه: https://1001iraqithoughts.com/2020/11/02/why-kadhimi-should-decline-erdogans-invitation/
هاوڵاتى مێژووى جه‌نگى ناوخۆیى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵاتخوازیى مرۆڤ و له سه‌رده‌مى هاوچه‌رخدا به سیاسیى کراوه و ده‌یان وڵاتى گه‌وره‌ى جیهان وه‌ک (فه‌ڕه‌نسا، ئه‌مه‌ریکا، ئه‌فه‌ریقا، ئیسپانیا، کۆریا، چین، ژاپۆن، به‌نگلادیش، لوبنان، ئه‌فغانستان، عێراق، سوریا، یه‌مه‌ن و ... ) گیرۆده کردوه و هه‌ندێک له‌و وڵاتانه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه قۆناغى جه‌نگى ناوخۆیى خۆیان ده‌رباز بکه‌ن و نمونه‌ى نزیکى ئه‌و جه‌نگه له ئه‌فغانستان و یه‌مه‌ن و سوریا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له ئارادایه و جگه له خوێنڕشتن و ماڵوێرانیى نه‌بێت، هیچ ده‌ستکه‌وتێکى ئه‌وتۆى لێنه‌که‌وتوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچى تا ئێستا کورد نه‌بوه‌ته خاوه‌نى وڵاتێکى ده‌وڵه‌تدار به‌ڵام بۆ سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر نه‌یاره هاونه‌ته‌وه‌ییه‌کانى خۆى په‌ناى بۆ چه‌ک بردوه و به شه‌ڕى (ناوخۆ یان براکوژی) ناوى هێنراوه و ئه‌م دیارده‌یه‌ش گه‌یشتوه‌ته رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و له ساڵى ( 1985) شه‌ڕ له نێوان کۆمه‌ڵه و دیموکرات رویدا، ماوه‌ى چوار ساڵى خایاند و له ساڵى (1989) دواى گیانله‌ده‌ستدانى ده‌یان که‌س، بوه هۆى باڵاده‌ستیى دوژمنه‌کانیان به بێ ده‌ستکه‌وتى سیاسى و ستراتیژیى بۆ کورد له‌و به‌شه‌ى کوردستان کۆتایى هات. بۆچى جه‌نگى ناوخۆیى له‌رۆژهه‌ڵات رویدا؟ دواى راپه‌ڕینى گه‌لانى ئێران و رووخانى ده‌سه‌ڵاتى پاشایه‌تى له ساڵى (1978) و هاتنه سه‌رکارى کۆمارى ئیسلامى له‌و وڵاته دوو پارتى سه‌ره‌کیى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى کورد له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، له چوارچێوه‌ى به‌ده‌ستهێنانى مافه ره‌واکانى گه‌لى کورد و ده‌سته‌به‌رکردنى یه‌کسانیی، هه‌وڵه سه‌ربازیى و چه‌کدارییه‌کانى خۆیان په‌ره‌پێدا و توانییان به‌شێکى که‌م له خاکى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان به‌ده‌سته‌وه بگرن و چه‌کداره‌کانى سه‌ر به کۆمارى ئیسلامى که بێ ئه‌زمون و ناکارامه‌بوون، نه‌یانده‌توانى به‌ره‌نگارى پێشمه‌رگه‌کانى حیزبى دیموکرات و کۆمه‌ڵه ببنه‌وه، به‌و پێیه‌ى حیزبى دیموکرات مێژویه‌کى دێرینى به‌راورد به کۆمه‌ڵه له جه‌نگدا هه‌بوو به‌شێکى به‌رچاوى چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌کى رۆژهه‌ڵاتى که‌وتبووه ده‌ست. ئه‌و حیزبه خۆى به نوێنه‌رى به‌رگریى له مافه‌کانى گه‌لى کورد ده‌زانى و هاوکات (کۆمه‌ڵه) که خاوه‌نى بیروباوه‌ڕێکى چینایه‌تى بوو و به‌شێک له کۆمۆنیسته فارسه‌کانى وه‌ک مه‌نسور حیکمه‌ت سه‌رکردایه‌تییان ده‌کرد، ره‌فتاره‌کانى حیزبى دیموکراتیان به توندڕه‌وانه و دژى بزوتنه‌ى یه‌کسانیخوزاى کورد و گه‌لانى ئێران ده‌زانى، بۆیه ئه‌و ناکۆکییه بووه هه‌وێنێکى سه‌ره‌کى بۆ هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى ناوخۆ له نێوانیاندا. کێ جه‌نگى ده‌ستپێکرد؟ هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کى فه‌رمى بوونى نییه که وه‌ک تۆمارێکى مێژویى بیسه‌لمێنێت، لایه‌نێک به ته‌نها تۆمه‌تباره به هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى ناوخۆ، به‌ڵام به‌ڵگه‌نامه‌کان، حیزبى دیموکراتى کوردستان به ده‌ستپێشخه‌ر بۆ روودانى جه‌نگى ناوخۆ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و جیابونه‌وه و دوو باڵبونى ئه‌و حیزبه له سه‌رده‌مى جه‌نگ له دژى کۆمه‌ڵه، ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت که حیزبى دیموکرات ده‌ستپێشخه‌ر بووه له هه‌ڵگیرسانى جه‌نگه‌که و زۆربه‌ى به‌رپرسانى کۆمه‌ڵه رایانگه‌یاندوه؛ حیزبى دیموکرات ئه‌و جه‌نگه‌ى له دژى کۆمه‌ڵه ده‌ستپێکردوه و کۆمه‌ڵه گه‌وره‌ترین قوربانیى ئه‌و جه‌نگه ناوخۆییه‌ى کورد بووه له رۆژهه‌ڵات و بێزاریى گه‌لى کوردى له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان لێکه‌وتوته‌وه. به‌ڵگه‌نامه مێژوییه‌کان ئه‌وه پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه که پێشمه‌رگه‌کانى حیزبى دیموکرات بۆ یه‌که‌مجار له رێککه‌وتى (25/11/1985) له ناوچه‌ى هه‌ورامان له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانى کۆمه‌ڵه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگێکى ناوخۆیى که نزیکه‌ى چوار ساڵ ده‌خایه‌نێت. له‌دروشمه‌وه بۆ دوژمنایه‌تی ساڵى (1945) قازى محه‌مه‌د دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى (کۆمه‌ڵه‌ى ژێکاف) پارتێکى به‌ناوى (حیزبى دیموکراتى کوردستان) له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان دامه‌زراند و دواتر ئه‌و حیزبه به سه‌رکردایه‌تى د.عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو خه‌باتى خۆى له ساڵى (1978) و له‌گه‌ڵ رووخانى محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وى، دوایین پاشاى ئێران و هاتنه سه‌رکارى کۆمارى ئیسلامى له‌و وڵاته، خۆى وه‌ک حیزبێکى ناسیۆنالیست به نوێنه‌رى گه‌لى کورد له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و درێژه‌پێده‌رى رێگه‌ى قازى محه‌مه‌د، سه‌رۆکى تاکه کۆماره‌که‌ى کورد له مه‌هاباد ده‌زانى و وه‌ک حیزبى پێشه‌وا و پێشڕه‌و خۆى ده‌ناساند و ئه‌مه واى کردبوو هه‌یمه‌نه حیزبه‌که له رۆژهه‌ڵات به‌رفراوان بێت و سه‌رهه‌ڵدانى پارتێکى نوێى کورد به بیروباوه‌ڕى چینایه‌تى و یه‌کسانیخوازیى بۆ ئه‌و حیزبه ئاسان نه‌بێت، بۆیه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى خه‌باتى ئاشکراى کۆمه‌ڵه و به‌رزکردنه‌وه‌ى دروشمه چینایه‌تییه‌کانى ئه‌و حیزبه، ناکۆکیى ئه‌و و کۆمه‌ڵه و دیموکرات زیاتر بو و به وتارى ئاگرین و توند و ململانێى یه‌کتریان ده‌کرد. کۆمه‌ڵه و کۆمۆنیسته‌کانى ئێران نه‌یارى دیموکرات به\پێى به‌ڵگه‌نامه‌کانى کۆمه‌ڵه، ئه‌و حیزبه له ساڵى (1969) له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک گه‌نج و خوێندکارى زانکۆ له تاران-ى پایته‌ختى ئێران دامه‌زراوه و ناوى ته‌واوى (کۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى کوردستانى ئێران) بوه و دژى سیستمى پاشایه‌تى و جیاوازیى چینایه‌تى له ئێران به نهێنى خه‌باتیان کردوه و دواى نزیکه‌ى نۆ ساڵ ده‌ستیان کردوه به تێکۆشانى ئاشکرا دژى ده‌سه‌ڵاتى کۆمارى ئیسلامى ئێران، ئه‌و حیزبه له ماوه‌یه‌کى که‌مدا له‌گه‌ڵ چه‌ند گرووپێکى کۆمۆنیستى و پارتیزانیى که زۆرینه‌یان له نه‌ته‌وه‌ى فارس بوون، هاوپه‌یمانییان دروستکرد و ناوى حیزبه‌که بۆ (کۆمه‌ڵه رێکخراوى کوردستانى حیزبى کۆمۆنیستى ئێران) گۆڕدرا، به‌ڵام ناوه‌ندى خه‌باته‌که‌یان هه‌ر له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان بو و ره‌نگه تێڕوانینى توندڕه‌وانه‌ى به‌شێک له‌و کۆمۆنیستانه به هۆکارى قوڵبونه‌وه‌ى جه‌نگى ناوخۆ له‌گه‌ڵ حیزبى دیموکرات له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، چونکه ژماره‌یه‌ک له سه‌رکردایه‌تییه کۆمۆنیسته‌کانى کۆمه‌ڵه رایانگه‌یاندووه: حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران، نوێنه‌رایه‌تى چینى باڵا ده‌ستى کورد ده‌کات و ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کى گه‌وره‌یه بۆ ئێران و ده‌بێت ده‌ستى ئه‌و حیزبه نه‌ک ته‌نها له کوردستان، به‌ڵکو له ئێرانیش کورت بکرێته‌وه و له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه به‌رپه‌رچیان بدرێته‌وه. جیاکاریى سنورى سیاسى‌و تێکۆشان ته‌مه‌نى سیاسى و سه‌ربازیى کۆمه‌ڵه و دیموکرات له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان دواى روخانى سیستمى پاشایه‌تى له ئێران زۆر که‌م بووه و ره‌نگه ئه‌مه‌ش هۆکارێک بووبێت که ئه‌و دو هێزه نه‌یانتوانیبێت سنوره سیاسى و سه‌ربازییه‌کانیان تۆخ بکه‌نه‌وه و رۆژهه‌ڵاتى کوردستان به‌سه‌ر زۆن و ره‌نگى جیاوزى خۆیاندا دابه‌ش بکه‌ن. بۆیه، قورسه گه‌ر بووترێت به‌شێک له رۆژهه‌ڵات به ته‌واوه‌تى له‌ژێر ده‌ستى کۆمه‌ڵه یان حیزبى دیموکرات‌دا بووبێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ناوندى چالاکیى ئه‌و دووهێزه، به‌شێوه‌ى جوگرافى دابه‌شبوونێکى به‌خۆیه‌وه بینیوه و به‌و پێیه حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران له ناوچه‌کانى باکورى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان که موکریان و به‌شێکى به‌رچاو له ناوچه‌کانى ورمێ-ى له‌خۆ ده‌گرت و ناوه‌نده‌که‌ى ده‌بوه شارى مه‌هاباد چالاکیى زیاتر و رۆڵى به‌رچاوى هه‌بوه و له به‌رامبه‌ردا کۆمه‌ڵه له ناوچه‌کانى باشورى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان که له سنورى مه‌ریوان تا نزیک کرماشانى له‌خۆ ده‌گرت، چالاکیى زیاتر بو و ناونده‌که‌شى خۆى له شارى سنه ده‌بینییه‌وه، ره‌نگه له ئێستادا ئه‌و سنوره سیاسییانه له رۆژهه‌ڵات بۆ کۆمه‌ڵه و دیموکرات به ته‌واوه‌تى کاڵ بووبێته‌وه ، بۆیه هه‌ڵه‌یه له ئێستادا که هیچ ناوچه و شارێک به زۆنى تایبه‌تى کۆمه‌ڵه یان دیموکرات له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌قه‌ڵه‌م بدرێت. جه‌نگى ناوخۆیى یان براکوژی؟ کورد له مێژه خه‌ون به رزگاریى و سه‌ربه‌خۆییه‌وه ده‌بینێت و ئه‌مه‌ش واى کردووه ئه‌و که‌س و حیزب و پارتانه‌ى که له پێناو گه‌له‌که‌یان تێده‌کۆشن له ئه‌ده‌بیاتى زاره‌کى و نوسراودا به برا بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌که‌یان له‌قه‌ڵه‌م بدرێن، بۆیه که ناکۆکییه‌کانى نێوان ئه‌و لایه‌نانه ده‌گات ئاستى توندبونه‌وه و ده‌گاته قۆناغى شه‌ڕ، گه‌لى کورد وه‌ک ناڕه‌زایه‌تییه‌ک ئه‌و جه‌نگ و شه‌ڕانه به جه‌نگى ناوخۆیى یان شه‌ڕى براکوژى ناوده‌بات که ئه‌مه بۆ رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و به‌شه‌کانى دیکه‌ى کوردستان به‌هه‌مان شێوه‌یه . کۆمه‌ڵه و دیموکرات داگیرکه‌ر بۆ شه‌ڕى ناوخۆ به‌کار ناهێنن ره‌نگه یه‌کێک له ئاماژه ئه‌رێنییه‌کانى شه‌ڕى ناوخۆى کۆمه‌ڵه و دیموکرات ئه‌وه بوبێت که هیچ یه‌ک له‌و دو لایه‌نه هیچ کات په‌نایان بۆ داگیرکه‌ر نه‌هێناوه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى جه‌نگى ناوخۆیان یان سه‌رکه‌وتنى لایه‌نێکیان ،ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ردولا بواریان هه‌بوه که به ناوى رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى کۆمارى ئیسلامى ئێران و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ رژێمى سه‌ددام حسێن، زه‌ربه‌ى کاریگه‌ر له‌یه‌کتر بده‌ن و هاوشێوه‌ى هه‌رێمى کوردستان له ساڵى (1994) تا (1998) شه‌ڕێکى خوێناویى ناوخۆ بقه‌ومێنن. مێژوى کورد شاهێدى بۆ کۆمه‌ڵه و دیموکرات ده‌دات که له شه‌ڕى ناوخۆدا نه‌بونه‌ته جێبه‌جێکارى پیلانى داگیرکه‌ران له دژى خۆیان و گه‌له‌که‌یان، به‌ڵام ئه‌مه له شه‌رمه‌زاریى ئه‌و جه‌نگه که‌م ناکاته‌وه که جگه له قوربانیى و ماڵوێرانیى و ئاواره‌بون، بوه هۆى به‌هێزبوونى ده‌سه‌ڵاتى داگیرکه‌ر به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى کوردستاندا، چونکه ئه‌وان زۆربه‌ى وزه و هێزى خۆیان له دژى یه‌کتر به‌کارهێنا و بڕستیان لێبڕا بۆ به‌رگریى له خاک و وڵاته‌که‌یان . جه‌نگ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه، دیموکرات ده‌کات به دو به‌شه‌وه ساڵى (1988) باڵێکى حیزبى دیموکرات ناڕه‌زایه‌تیى خۆیان له دژى جه‌نگ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه راده‌گه‌یه‌نن و هه‌ر ئه‌مه بووه هۆکارێکى سه‌ره‌کیى بۆ ئه‌وه‌ى جیابونه‌وه له‌و حیزبه‌دا رووبدات و ئه‌و باڵه به رێبه‌رایه‌تى به‌شێک له سه‌رکرده‌کانى پێشووى حیزبه‌که‌یان لایه‌نه‌کیان دامه‌زراند به ناوى (حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران/ رێبه‌رایه‌تى شۆڕشگێر) که به هه‌مووجۆرێک دژى شه‌ڕى ناوخۆ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه وه‌ستانه‌وه و له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند و کۆتای‌یان به جه‌نگ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه هێنا، به‌ڵام له لایه‌ن هاوڕێکانى پێشوویانه‌وه به ناو و ناتۆره‌ى وه‌ک (لاده‌ر) ناویان ده‌هێنرا. شه‌ڕى ناوخۆ، کۆمه‌ڵه و دیموکراتى له رۆژهه‌ڵات داده‌بڕێت خراپترین کاریگه‌ریى شه‌ڕى ناوخۆى کۆمه‌ڵه و دیموکرات، دابڕانیان بوو له خاکى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، چونکه ئه‌و شه‌ڕه بووه هۆى به‌هێزبوونى چه‌کداره‌کانى کۆمارى ئیسلامى ئێران که پێشتر هیچ ئه‌زمونێکى ئه‌وتۆیان نه‌بوو له جه‌نگ له دژى پێشمه‌رگه و پارتیزانه‌کانى ئه‌و سه‌رده‌مى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، بۆیه پێشمه‌رگه‌کانى کۆمه‌ڵه و دیموکرات به ناچارى هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکى شه‌ڕى ناوخۆدا، رویان له باشورى کوردستان کرد و له ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان له (سه‌فره، زه‌رون، گه‌ڵاڵه، مه‌علومه و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى دیکه) جێگیربون و ئه‌مه‌ش وایکرد ئه‌م دوو هێزه نه‌توانن جه‌نگێکى خوێناوى له خاکى خانه‌خوێدا بکه‌ن، به‌ڵام له‌و چالاکییانه‌ى له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ده‌یانکرد، پێکدادان له نێوانیاندا روى ده‌دا و قوربانیى لێده‌که‌وته‌وه و نزیکه‌ى چوار ساڵ ئه‌و پێکدادانه ناوبه‌ناو به‌رده‌وام بوو و به پێى لێدوانى سه‌رکرده‌کانى هه‌ر دولا، ژماره‌ى ئه‌و که‌س و پێشمه‌رگانه‌ى که بونه‌ته قوربانیى و گیانیان له‌ده‌ستداوه ناگاته هه‌زار که‌س. له‌شه‌ڕى ناوخۆوه بۆ ناوه‌ندى هاوکاریی دواى ئه‌وه‌ى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران، باڵى رێبه‌رایه‌تى شۆڕشگێڕ، یه‌ک لایه‌نه به به‌یاننامه‌یه‌ک بڕیارى ئاگربه‌ستى راگه‌یاند، بڕیاره‌که له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه پێشوازیى لێ‌کرا و له ساڵى (1989) ئه‌و جه‌نگه ناوخۆییه به ته‌واوه‌تى کۆتایى هات و تا ئێستا چه‌ند جارێک سه‌رکرده‌کانى ئێستا و پێشوى ئه‌و دوو حیزبه داواى لێبوردنیان له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان و خه‌ڵکى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان کردووه به‌هۆى رودانى شه‌ڕى ناوخۆ و گیانله‌ده‌ستانى ده‌یان که‌س. به‌هۆیه‌وه له چوارچێوه‌ى کۆتایى به‌و شه‌ڕه، چه‌ندجارێک به‌یاننامه‌ى هاوبه‌شى کارى پێکه‌وه‌یى و هاوبه‌شیان راگه‌یاندوه و له دوایین هه‌وڵیشدا، حیزبى دیموکرات به هه‌ر دوو لایه‌نى (حیزبى دیموکراتى کوردستان و حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران) و کۆمه‌ڵه به دوو لایه‌نى (کۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان) و (سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران) له به‌یاننامه‌یه‌کدا ساڵى (2018) پێکهێنانى ناوه‌ندێکى هاوبه‌شیان به ناوى (ناوه‌ندى هاوکاریى حیزبه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان) راگه‌یاند که ره‌نگه ئه‌م ناوه‌نده ببێته رێگر له به‌رده‌م رودانى هه‌ر جۆره شه‌ڕێکى ناوخۆى دیکه له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان.
ھاوڵاتی داود، ته‌مه‌نی 40 ساڵه‌و دانیشتووی یه‌کێک له‌گونده‌کانی سنووری قه‌زای دووبزه له پارێزگای که‌رکوک، بە چاوی خۆی بینویەتی کە چۆن هەندێک له‌گوندنشینه‌کانی سنووره‌که ماڵیان جێهێشتووه‌و روویان له هه‌رێمی کوردستان و ناوه‌ندی شاره‌کان کردووه. داود وتی « هەمووی گوندەکانی خۆیان چۆڵدەکەن به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر ژیانیان لە لایەن داعشەوە، هەندێک لە گوندەکان بە تەواوەتی چۆڵکراون». گوندی نادراوه له‌سنووری قه‌زای دووبزه له‌کۆی 120 ماڵ ته‌نها یه‌ک ماڵ تێدا ماوه، ئەوەش لەکاتێکدایە دەکەوێتە ئەو ناوچانەی کە مەترسی هەڕەشەی داعشیان لەسەرە. هەروەها گوندی چه‌خماخه 200 ماڵی تێدا بووە، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی داعش له‌ساڵی رابردوو هێرشی کرده سه‌ر گونده‌که‌و چوار گه‌نجی لێ کوشتن ئێستا ته‌نها 10 ماڵی تێدا ماوه، ئه‌و 10 ماڵه‌ش به‌به‌رده‌وام له‌وێ نین به‌ڵکو بنه‌یه‌کیان له‌شاری که‌رکوک و بنه‌یه‌کی تریان له گونده‌که‌یه. جگە لەمەترسییەکانی داعش، عه‌ره‌به هاورده‌کانی سه‌رده‌می به‌عسیش له‌ڕێی بڕیاری دادگا‌و پاڵپشتی ئیداره‌ی شاره‌که‌وه هه‌وڵی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی زه‌وی و زاری جوتیاره کورده‌کان ده‌ده‌ن. له‌دوای رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ریشه‌وه لایه‌نه کوردییه‌کان چه‌ندین جار جه‌ختیان له‌وه کردووه‌ته‌وه که ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی شاره‌که کار له‌سه‌ر ته‌عریب کردنی که‌رکوک و گۆڕینی دیموگرافیای شاره‌که ده‌کات، به‌ڵام وه‌ک به‌شێک له‌چاودێران باسی ده‌که‌ن هه‌نگاوه‌کانی لایه‌نه کوردییه‌کان بۆ رێگرتن له‌و هه‌وڵانه وه‌ک پێویست نه‌بوون. هه‌وڵه‌کانی ئیداره‌ی که‌رکوک بۆ نیشته‌جێکردنی عه‌ره‌بی هاورده له‌شوێنی خێزانه کورده‌کان تازه نین، به‌ڵکو له‌دوای رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2017 به‌به‌رده‌وامی له وه‌رزی چاندنی به‌رووبوومه کشتوکاڵییه‌کاندا، عه‌ره‌به هاورده‌کان په‌لاماری گوندنشینانی سنووری هه‌ردوو قه‌زای دووبز و داقوق ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی زه‌وییه‌کاندا. هاتنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاورده بۆ ناوچه کوردییه‌کان هاوکاته له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتن و زیادبوونی جموجۆڵی چه‌کدارانی رێکخراوی داعش له ناوچه کوردییه‌کانی پارێزگای که‌رکوک که پێش رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ری 2017 و به‌شێک له‌چاودێرانیش ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که مه‌ترسییه‌کانی داعش هۆکارێکی سه‌ره‌کی بووه بۆ چۆڵکردنی به‌شێک له‌گونده‌کانی سنووره‌که. ئه‌دهه‌م جومعه، چالاکوانی مه‌ده‌نی له‌که‌رکوک له‌ماوه‌ی رابردوودا سه‌رپه‌رشتی ژماره‌یه‌ک چالاکیی کردووه دژی پڕۆسه‌ی ته‌عریب له‌شاره‌که‌دا، وتی «له‌دوای 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه ئیداره‌ی که‌رکوک به‌شێوه‌یه‌کی به‌رنامه بۆ داڕێژراو هه‌رچی بڕیاری سه‌رده‌می به‌عس خستوویه‌تییه‌وه گه‌ڕ و له‌ڕێی دادگاوه بڕیاری بۆده‌رده‌که‌ن و جێبه‌جێی ده‌که‌ن، ئه‌و بڕیارانه‌شی که له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه ده‌رکراون به‌هۆیه‌وه زه‌وی کورد دراوه به‌عه‌ره‌ب هه‌ر هه‌مووی زیندوو کراوه‌ته‌وه« ئه‌دهه‌م باس له‌وه‌ش ده‌کات که «له‌که‌رکوک هێزێکی حه‌شد دروستکراوه به‌ناوی حه‌شدی عه‌شایه‌ری که به‌ده‌ستی عه‌ره‌به سوننه‌کانه‌وه‌یه، ئه‌و هێزه به‌ده‌ستی سه‌رۆک هۆزه‌کانه‌وه‌یه، به‌رپرسی ژمێریای یه‌کێک له‌و هێزانه‌ش پێشتر سه‌رکرده‌ی داعش بووه‌و ئێستا گیراوه«. به‌وته‌ی ئه‌دهه‌م «ئه‌و هێزه به‌کارده‌هێنرێت بۆ هێرشکردنه سه‌ر گونده‌کان بۆ رفاندن و کوشتنی خه‌ڵکی کورد و به‌شه‌و به‌ناوی داعشه‌وه هه‌ڕه‌شه له‌کورد ده‌که‌ن و به‌ڕۆژیش به‌ناوی یاساکانی به‌عسه‌وه دێنه سه‌ر گونده‌کانی کورد، ئێستا زیاتر له ده هه‌زار دۆنم زه‌وی له‌ده‌ستی کورد سه‌ندراونه‌ته‌وه‌و عه‌ره‌ب داگیری کردووه«. به‌وته‌ی به‌شێک له‌چاودێران ئیداره‌ی ئێستای که‌رکوک توانیویه‌تی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌کانی شاره‌که به شیعه‌و سوننه‌وه به‌کار بهێنێت بۆ سه‌رخستنی ئامانجه‌کانی له‌گۆڕینی دیموگرافیای شاره‌که، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێکه‌وه کارده‌که‌ن، ئه‌م هه‌وڵانه‌شی دوای ئه‌وه دێت که له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا به‌ده‌یان پۆستی ئیداری باڵای که‌رکوکی له‌کورد وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌و که‌سانی عه‌ره‌بی له‌شوێنیان داناوه، ژماره‌ی ئه‌و پۆستانه‌ش نزیکه‌ی 80 پۆستی ئه‌منی و ئیداری ده‌بن و زۆرترینیان پۆستی فه‌رمانگه‌ی هه‌ستیارن و رۆڵی به‌رچاویان هه‌یه له گۆڕینی نه‌خشه‌ی دیموگرافی شاره‌که. له‌هه‌مان کاتدا له ناوچه‌کانی باشوور و باشووری خۆرئاوای شاره‌که رێگه به‌دروستکردنی ژماره‌یه‌ک گه‌ڕه‌کی تازه دراون که دانیشتووانه‌که‌ی له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن و زیاده‌ڕۆییان کردووه‌ته سه‌ر زه‌وی ده‌وڵه‌ت، ئه‌ده‌هه‌م ده‌ڵێت «هه‌زاران خانووی زیاده‌ڕۆ به‌شێوه‌ی نیو بازنه‌یی به‌ده‌وری شاری که‌رکوک دروستکراون و عه‌ره‌ب تێیدا نیشته‌جێن». ئه‌دهه‌م وتی «داعش کار له‌سه‌ر عه‌قڵییه‌تی داگیرکاری و عه‌ره‌بچێتی ده‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه رێگه‌خۆشکردن نه‌بێت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه چه‌کدارێک ناتوانێت له‌دووبزه‌وه بگاته سنووری پردێ». ئه‌و خێزانه کوردانه‌ی که ناوچه‌کانی خۆیان له ده‌وروبه‌ری که‌رکوک چۆڵکردووه؛ نه‌ک ماڵ به‌ڵکو چه‌ندین دێ هه‌ن به‌ته‌واوی چۆڵکراون وه‌کو دێی قوشقایه و نادراوه. دوایین رووداوی چۆڵکردنی گونده‌کانی که‌رکوک له‌لایه‌ن کورده‌وه له‌هه‌فته‌ی رابردوو بوو که 10 ماڵی گوندی په‌ڵکانه‌ی قه‌زای دووبز به‌هۆی فشاره‌کانی سه‌ریان و گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاورده بۆ سه‌ر زه‌وییه‌کانیان گونده‌که‌یان چۆڵکرد. فشاری سه‌ر خێزانه کورده‌کان ته‌نها له‌سنووری قه‌زای دووبز نین، به‌ڵکو له گونده‌کانی سنووری قه‌زای داقوق و ناحیه‌ی شوان و پردێ فشاری جۆراجۆر له‌سه‌ر خێزانه کورده‌کان هه‌یه بۆ جێهێشتنی ناوچه‌که. ئه‌دهه‌م نموونه‌ی گوندێکی سنووری قه‌زای داقوق به‌نموونه ده‌هێنێته‌وه که ناوی «ئاوایی فه‌ریق» که له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا دوای هه‌وڵێکی عه‌ره‌به هاورده‌کان بۆ ده‌ستبه‌رداگرتنی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کان به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن دانیشتووانه کورده‌که‌یه‌وه چۆڵکرا. دوای ناکۆکییه‌کانی نێوان کورد و عه‌ره‌ب له‌سه‌ر زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانی گونده‌کانی هه‌فته‌غار له‌قه‌زای داقوق دواجار هێزه ئه‌منییه‌کانی سنووره‌که هاتنه ناو بابه‌ته‌که‌و رێگرییان له‌خێزانه کورده‌کان کرد لەمساڵدا زه‌وییه‌کانیان بکێڵن، به‌م شێوه‌یه‌ش زه‌وییه‌کان به بێ به‌رهه‌م و خێزانه‌کانیش به‌بێ سه‌رچاوه‌ی داهات مانه‌وه. به‌بڕوای ئه‌دهه‌م چۆڵکردنی که‌رکوک ته‌نها له‌گونده‌کاندا نییه، به‌ڵکو «له هه‌ریه‌کێک له‌گه‌ڕه‌که‌کانی ناو شاری که‌رکوکیش به‌سه‌دان خانوو له‌سه‌ریان نوسراوه بۆ فرۆشتن، خانووی وا هه‌یه خاوه‌نه‌که‌ی مه‌منونه ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌خۆڕایی بچێته ناو خانووه‌که‌ی دابنیشێت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی خانووه‌که‌ی نه‌ڕزێت». ئه‌دهه‌م پێیوایه که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لایه‌نه کوردییه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم وه‌ک راگه‌یاندن کاری له‌سه‌ر پرسی گۆڕینی دیموگرافی شاره‌که کردووه «به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هه‌نگاوی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌و جددییان نه‌ناوه، له‌کاتێکدا خه‌ڵکیان ناو وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌تی فیدڕاڵی هه‌یه‌و ده‌توانن هه‌نگاو بنێن». حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ماوه‌ی رابردوودا لیژنه‌یه‌کی بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکوک پێکهێناوه که له‌لایه‌ن وه‌زیری هه‌رێم بۆ دانوستاند له‌گه‌ڵ به‌غدا پێکهێنا که تائێستا ژماره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان و نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌نجامداوه. شاخه‌وان عه‌بدوڵا کادیری پێشکه‌وتوو پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه‌یه، ئه‌و به ھاوڵاتی وت «ئه‌گه‌ر زۆر شت عه‌فه‌وی و ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌ک بێت بابه‌تی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانی کورد و هه‌وڵدان بۆ داگیرکردنیان و گۆڕینی دیموگرافیا به‌رنامه‌ی پێشوه‌خت و کار‌و پلانی ده‌وێت». ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه‌ی ئێستا هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر زه‌وی زاری خێزانه کورده‌کان پێش ساڵی 2003 له‌چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی ته‌عریبکردنی که‌رکوک له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه به‌کۆمه‌ڵێک بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه‌و لیژنه‌ی کاروباره‌کانی باکووری حیزبی به‌عس له‌که‌رکوک نیشته‌جێ کران و له‌دوای ساڵی 2003وه دوای وه‌رگرتنی قه‌ره‌بوو و پارچه‌یه‌ک زه‌وی نیشته‌جێبوون گه‌ڕانه‌وه ناوچه‌کانی خۆیان. به‌ڵام دوای رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌رو گۆڕینی ئیداره‌ی شاره‌که ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه گه‌ڕانه‌وه ناوچه کوردییه‌کان و هه‌وڵی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانیان دایه‌وه‌و تا ئێستاش هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وامن. شاخه‌وان ده‌ڵێت «عه‌ره‌به‌کان باش ده‌زانن به‌هه‌بوونی ده‌ستووری ئێستای عێراق هیچیان پێناکرێت، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێی ترساندنی هاووڵاتیانه‌وه له‌ڕێی هێزه ئه‌منییه‌کان و داعشه‌وه له‌جێی خۆیان ده‌ریان بکه‌ن، ده‌زانن که جموجۆڵێکی سیاسی هه‌یه‌و حکومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاو ده‌نێت و خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش به‌غیره‌تن بۆیه ئه‌وه‌یان بۆ ناچێته سه‌ر له‌ڕێی هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه بیکه‌ن بۆیه ره‌نگه هه‌ر ئه‌و هێزانه بێت به‌ناوی داعشه‌وه هێرش بکه‌نه سه‌ر هاوڵاتیان و بیانترسێن و شوێنه‌کانیان پێ چۆڵ بکه‌ن» شاخه‌وان نموونه‌ی هێزه‌کانی ئیسناد ده‌هێنێته‌وه که پێش 2014 و هاتنی داعش و ده‌ڵێت «ئه‌و هێزانه به‌ڕۆژ له‌گه‌ڵ حکومه‌ت بوون و به‌شه‌و له‌گه‌ڵ داعش ه‌بوون، بۆیه هه‌مان سیناریۆ وارده بۆ ئه‌و هێزانه‌ی ئێستا خۆیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کان و حه‌شددا تێکه‌ڵکردووه«. شاخه‌وان جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که هه‌وڵه‌کانی لیژنه‌ی ئاساییکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامه بۆ رێگریکردن له‌گۆڕانکارییه دیموگرافییه‌کان و دوای که‌ره‌نتینه‌و کۆبوونه‌وه‌کانیان به‌رده‌وام بوون. وتی «تاکه خاڵ که تائێستا رێککه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌کراوه بابه‌تی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانه و هه‌وڵێک هه‌یه که عه‌ره‌به‌کان ته‌نها به‌قه‌ره‌بوو کردنه‌وه رازی نه‌بن به‌ڵکو له‌هه‌ندێک شوێن به‌شێک له زه‌وییه‌کانیان وه‌ربگرنه‌وه که ئه‌وه‌ش به‌لای ئێمه‌وه هێڵی سووره‌و رێگه به‌وه ناده‌ین ئه‌وان بێنه‌وه‌و به‌یاسا رێگه ناده‌ین ئه‌و کاره بکه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌داگیرکراویش بێنه‌وه ئه‌وه دوای 20 ساڵی تریش بێت هه‌ر ده‌ریان ده‌که‌ینه‌وه«. وتیشی «ئێمه له‌هه‌وڵه‌کانمان بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکوک له‌ڕووی ئیداری و گێڕانه‌وه‌ی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کان به‌رده‌وامین و هه‌ر کاتێک دۆخه‌که ئاسایی بووه‌وه ئه‌و خێزانانه‌ی گونده‌کانی خۆیان جێهێشتووه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌کانی خۆیان». گۆڕینی دیموگرافی هه‌میشه یه‌کێک بووه له‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق له‌پارێزگای که‌رکوک گرتوویانه‌ته به‌ر بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر پارێزگاکه‌و گرتنه ده‌ستی جڵه‌وی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌که.
ھاوڵاتی تیمه‌کانى عێراق و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به هاوکارى هه‌رێمى کوردستان (24 تشرینى یه‌که‌م) ده‌ستیانکرد به هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕێکى به‌کۆمه‌ڵ له قه‌زاى شه‌نگال که پاشماوه‌ى ژنانى ئێزیدیی به‌ته‌مه‌ن و ئه‌و منداڵانه‌ى تێدایه که له‌لایه‌ن رێکخراوى «ده‌وڵه‌تى ئیسلامی» (داعش)ه‌وه کوژران له 2014. ‹گۆڕى دایکان›ى ئێزیدى له شه‌نگال ته‌رمى 78 ژنى ئێزیدى تێدایه، له‌نێویاندا دایکى چالاکوانى ئێزیدى و باڵیۆزى نیازپاکى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان نادیه موراد. نادیه موراد ره‌خنه له‌وه ده‌گرێت له‌کاتى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕى که‌سوکاره‌کى بانگهێشت نه‌کراوه. نادیه موراد چالاکوانى ئێزدی، له‌گه‌ڵ دکتۆرى کۆنگۆیی، دێنیس موکوێگى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى 2018یان بۆ کارکردنیان له‌دژى توندوتیژیى سێسکى له جیهان و له‌کاتى شه‌ڕدا، برده‌وه. نادیه موراد، 25 ساڵ، یه‌که‌م عێراقییه خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى بباته‌وه. نادیه موراد پێشتر ژیانێکى ئارام ده‌ژیا. له گوندى کۆچۆى شه‌نگال له باکورى عێراق. به‌ڵام کاتێک رێکخراوى «ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و سوریا» (داعش) له 2014 ناوچه‌که‌ى داگیرکرد، له‌لایه‌ن گروپه‌که‌وه رفێندرا و چاره‌نوسى بۆ هه‌میشه گۆڕا. به‌ڕێوه‌به‌رى رێکخراوى ئێزیدى له هۆڵه‌ندا، حه‌سو هوره‌مى وتى تیمێکى عێراقى له‌لایه‌ن حکومه‌ت و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه نێردران بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌که به پشتیوانیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و تایبه‌تمه‌ندانى کۆمسیۆنى نێوده‌وڵه‌تى ونبووان. به‌ڕێوه‌به‌رى رێکخراوه‌که وتى «گۆڕه‌که، که ناسراوه به گۆڕى دایکانى ئێزیدی، پاشماوه‌ى 78 ژنى ئێزیدى تێدایه.» ده‌وترێت نزیکه‌ى هه‌موو ژنه‌کان که له‌وێ نێژراون، ناو و ته‌مه‌نیان ده‌ستنیشانکراوه، جگه له حه‌وت که‌سیان که هێشتا به نه‌ناسراوى ماونه‌ته‌وه. ئه‌و 71 ژنه‌ى ده‌ستنیشانکراون، هه‌موویان دانیشتووى گوندى کۆجۆى ئێزیدى بوون. له‌نێویاندا شه‌مى ساڵح ئه‌مان هه‌یه، دایکى چالاکوانى ئێزیدى و باڵیۆزى نیازپاکى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان نادیه موراد. نادیه موراد له پۆستێکى تویته‌ردا شه‌ممه وتى «بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵ، من و رزگاربووانى دیکه، نکۆڵى مافى ناشتنى که‌رامه‌تمه‌ندانه‌ى خۆشه‌ویستانمان لێ‌کرا.» وتیشى «ئه‌مڕۆ، زۆر هه‌ستم وروژاوه به‌وه‌ى، گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌که‌ى ئه‌وه‌ى تێدا نێژراوه له‌گه‌ڵ ژنانى دیکه‌ى ئێزیدى، دواجار هه‌ڵده‌درێته‌وه.» گۆڕه‌که ئێسک و پروسکى 12 منداڵى دیکه‌ى نێوان ته‌مه‌نى 13 بۆ 16 ساڵى تێدایه، که ناسنامه‌یان به نادیارى ماوه‌ته‌وه. «قوربانییه مێینه‌کان زۆربه‌یان له ته‌مه‌ندا پیرن و له‌نێویاندا قوربانییه‌کى 27 ساڵ هه‌یه که ئه‌وکاته‌ى له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه کوژرا سکپڕ بوو. له 16 ئاب 2014، داعش هێرشیکرده سه‌ر قه‌زاى شه‌نگال، که ژنانیان له مێرده‌کانیان و منداڵه‌کانیان جیاکرده‌وه و بر‌دیانن بۆ ناوچه‌یه‌ک، نزیک به چیاى شه‌نگال به‌ناوى سۆلاغ، کوشتیانن و دواتر له‌و شوێنه ناشتیانن. هۆره‌مى وتى «شمه‌کى که‌سه‌کان له‌نێو گۆڕه‌کاندا دۆزرانه‌وه، له‌نێویاندا چاویلکه و گۆچانى رێکردن». رێکخراوى ئێزیدى، چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانێکى شوێنى گۆڕه‌که‌ى کرد له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى رێکخراوى نیوده‌وڵه‌تى لێکۆڵه‌رانى جینۆساید تا زانیارى تۆماربکات و قسه‌ى شایه‌ته‌کان به به‌ڵگه بکات و روماڵێکى چڕوپڕى دیمه‌نى تاوانه‌که بکات. وا دانرابوو گۆڕه‌که مانگى ئازار بکرێته‌وه، به‌ڵام کاره‌کان بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ى پاشماوه‌کانى قوربانیان دواخران به‌هۆى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆناوه (کۆڤید-19). هۆره‌مى وتى «ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌کى خێرا کاره‌کان به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى کارى ئه‌رکى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانى به‌رپرس له پشتیوانیکردنى هه‌وڵه نیشتمانیه‌کان بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌کانى قوربانیه‌کانى داعش، درێژرکرایه‌وه تا ئه‌یلولى 2021.» ئاماژه‌یکرد به‌وه‌ى 17 گۆڕى قوربانیانى ئێزیدى له ئازارى 2019وه هه‌ڵدراونه‌ته‌وه، له‌نێو 81 گۆڕى به‌کۆمه‌ڵدا که له شه‌نگال و ده‌وروبه‌ره‌که‌ى دۆزراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها وتى «ده‌رهێنانه‌وه‌ى هه‌موو پاشماوه‌کانى گۆڕى به‌کۆمه‌ڵ به‌رده‌وامبێت. هه‌رکات پشکنینى دى ئێن ئه‌ى گه‌یشته ئامانج و هه‌موو قوربانییه‌کان ده‌ستنیشانکران، دووباره له بۆنه‌یه‌کى فه‌رمیدا ده‌نێژرێنه‌وه«. ناده‌یه موراد له‌ته‌مه‌نێکى که‌مدا، له‌لایه‌ن خێزانێکى عه‌ره‌بى سونه‌وه، له موسڵه‌وه هاوکارى کراوه که له‌ده‌ست داعش رزگارى بێت. ناده‌یه موراد له کتێبێک‌دا باس له‌وه‌ده‌کات که دوا به‌دواى کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ى شه‌نگال، به‌خێرهاتنى ئێزیدیه‌کان ده‌کرا بۆ کوردستان و حکومه‌ته‌که‌ى کۆمه‌کى ده‌کرد به‌هه‌وڵه‌کانى دامه‌زراندنى که‌مپ بۆ ئاواره‌کان. هه‌ندێک ئێزیدى گومانیان له‌هۆکار و پاڵنه‌ره‌کانى پشت ئه‌و جوڵه‌یه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کرد. “کورده‌کان ده‌یانه‌وێت ئێمه له‌وه لێیان خۆشبین که ده‌ستبه‌ردارمان بوون.” ئه‌و ئێزیدیانه ده‌یانووت. “ئه‌وه له‌پێناو خۆلادانه له‌میدیا و هه‌واڵى نه‌رێنی.” هه‌ندێکى تر پێیان وابوو که‌حکومه‌تى هه‌رێم، ده‌یویست ئێزیدیه‌کان له‌ناو کوردستاندا نیشته‌جێبن، له جیاتى ئه‌وه‌ى یارمه‌تیان بده‌ن شه‌نگال بگرنه‌وه، به‌و نیازه‌ى ژماره‌ى دانیشتوانى خۆیان زیاد بکات و کۆمه‌کیان بکات له هه‌وڵیان بۆ سه‌ربه‌خۆبوون له عێراق. ناده‌یه ده‌ڵێت، هۆکاره پاڵنه‌ره‌کانیان هه‌رچیه‌ک بووبن، له‌م کاته‌دا ئێزیدییه‌کان پێویستیان به‌حکومه‌تى کوردى هه‌بوو. حکومه‌تى هه‌رێم کامپى تایبه‌تى بۆ ئێزیدییه‌کان له‌نزیک دهۆک دامه‌زراند و پارتى دیموکراتى کوردستان، نوسینگه‌یه‌کى دامه‌زراندبوو که ته‌رخانکرابوو بۆ ئازادکردنى سه‌بایاى ئێزیدى وه‌کو من. هێدى هێدى حکومه‌تى هه‌رێم، په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئێزیدیه‌کان تازه ده‌کرده‌وه و سه‌رله‌نوێ متمانه‌ى ئێمه‌یان به‌ده‌ست ده‌هێنایه‌وه، به‌و هیوایه‌یان که ئێمه جارێکى تر به‌خۆمان بڵێین کورد و ئاره‌زوو بکه‌ینه‌وه، ببین به‌به‌شێک له‌کوردستان.”به‌ڵام ئه‌و رۆژه من ئاماده نه‌بووم لێیان ببورم.” من نه‌م ده‌ویست به‌ڕێگه‌پێدانیان به‌من که بێمه ناوه‌وه ئه‌وان هه‌ست بکه‌ن رزگارم ده‌که‌ن دواى هه‌ڵهاتنى له‌ده‌ستى داعش و گه‌شتنى به‌بازگه‌ى پێشمه‌رگه له‌که‌رکوک، ناسر (ئه‌و کوڕه عه‌ره‌به‌ى رزگارى کرد) رووى له‌نادیه کردوه‌و وتوویه‌تی:”نادیه، تۆ ده‌توانیت بچیت و پێیان بڵێیت که‌تۆ ئێزیدیت. پێیانبڵێ تۆ کێیت و من کێم. به‌کوردى قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه.” ناده‌یه ده‌ڵێت» من سه‌رم راوه‌شاوه‌شاند و وتم نه‌خێر. کاتێک پێشمه‌رگه‌کانم له‌جلى خاکیدا بینی، له‌خاڵى پشکنینى که‌رکوکدا سه‌رقاڵى ئه‌رک و کارى خۆیان بوون، هه‌ستم به‌تووڕه‌یى کرد. ئه‌وان ده‌ستبه‌ردارى که‌رکوک نه‌بوون ئه‌ى بۆ ده‌ستبه‌ردارى ئێمه‌بوون؟ـــ “تۆ ده‌زانى چه‌ند که‌س له‌وجۆره پیاوانه له‌شه‌نگال ئێمه‌یان به‌جێ هێشت؟” به‌ناسرم وت. هه‌موو ئه‌و ئێزیدیانه‌م هاته‌وه یاد که‌له‌ترسى نزیکبووونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش هه‌وڵیان ده‌دا ئاودیو بن بۆ کوردستان، به‌ڵام ڕه‌تکرانه‌وه. ناده‌یه ده‌ڵێت «به‌هۆى ئه‌وانه‌وه هه‌زاره‌ها که‌س کوژران، ڕفێندران یان ئاواره کران.”پێیان ناڵێم من ئێزیدیم و به‌کوردى قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناکه‌م،”
ھاوڵاتی، لاڤین مەحمود پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند دوو هەفتە دوای دەنگۆی دەرکەوتنی شێرێک لە بازیان تاکو ئێستاش لە پەیوەندیان لەگەڵ هاوڵاتیانی ناوچەکە ئەگەر لەهەر شوێنێکدا کە ببینرێت ئاگاداریان بکەنەوە. راشیگەیاند دڵنیا نین لە راست و درووستی ڤیدیۆیەی سەگێک کە چەند ڕۆژێکە بڵاوبۆتەوە و دەوترێت کە ئەوە هەمان ئەو گیاندارەیە کە لە بازیان بینراوە. هێمن کەمەرخان، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە لێداوانێکیدا بەهاوڵاتی وت «تاوەکو ئێستا مەفرەزەکانمان بەدواداچونیان هەیە تەنسیقمان لەگەڵ هاوڵاتیانیش هەیە لەهەر شوێنێکدا کە ببینرێت ئاگادارمان کەن بەڵام تاوەکو ئێستا نە تیمی فڕۆکە نەتیمی مەفرەزەکاننمان نەهەواڵمان پێدراوە زانرابێت نەهەواڵیش هەیە کەسی تر بینیبێتی». دوو هەفتە لەمەوبەر پیاوێکی بەتەمەن لەگەڵ هاوژینەکەی لە گوندی چاڵەڕەشی سنوری شارۆچکەی بازیان وتیان شێرێکیان بینیوەو هەرزوو پۆلیسی دارستانی لێ‌ئاگادار کردەوە، دواتر پۆلیسی دارستان لە ڕێگەی فڕۆکەوە گەران بەدوایداو ماوەی چەند ڕۆژێک بووە باسی تۆرەکۆمەڵایەتیەکان. لەچەند رۆژی رابگروودا گرتەیکی ڤیدیۆیی بڵاوبۆتەوە. کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە وێنەی سەگێکی گرتووە کە جەستەیەکی گەورەو کلکێکی چەماوەی هەیە. ئەو کەسەی کە ڤیدیۆکەی گرتوە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەوە «شیرەکەی بازیان»ە. هێمن کەمەرخان وتی کە هیشتا دڵنیا نین لەوەی کە ئایا ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوبۆتەوە هەمان ئەو گیاندارەیە کە ژن و پیاوەکەی بازیان بینیویانە یان نا. وتیشی «تاوەکو ئێستا وەکو تیمەکانی ئێمە هیچ هەواڵێکمان پێنەگەیشتوە، ئاگاداری هاوڵاتیانمان کردۆتەوە لەهەر شوێنێک زانیاریەکیان لەسەر ئەو شێرە هەبێت ئاگادارمان بکەنەوە، بۆئەوەی بەپەلە بتوانین تەنسیقمان لەگەڵ تیمی فڕۆکەوانی هەبێت و وە مەفرەزەکانی خۆشمان بتوانین بگەینە شوێنی مەبەست، بەڵام هەتاکوو ئێستا هیچ هەواڵێک نەببوە» هێمن کەمەرخان پێشتر بەهاوڵاتی وتبوو ئەگەری هەیە «شێرەکە» هی سەرمایەدارێک بووبێت لە باخەکەی هەڵهاتبێت، ئەوەش لەکاتێکدابوو ڤیدیۆەی سەگە کڵک چەماوەکە بڵاو نەبوویەوە. باسی لەوەشکردبوو کە ئاگادارن لە سنوری دهۆک و سلێمانی سەرمایەدار هەیە کە باخی هەیە و پێدەچێت ئاژەڵی پلنگ یان شێریان کڕیبێت بۆ بەخێوکردن. جگە لەو پیاوە جوتیارەی کە دەڵیت لە نزیک بازیان بینیویەتی بەپێی وتەی پۆلیس دارستان رۆژێک دواتر کەسێکی تر لە گوندەکانی نزیک تەیناڵ لە رۆژئاوای سلێمانی گوێی لە نەڕەی بووە. ئەوە تەنها دوو بەڵگەیە کە پۆلیس پشتی پێ دەبەستێت. هێمن کەمەرخان وتی «تاوەکو ئێستا لە گەڕانداین مەفرەزەکانمان بەدوایدا دەگەڕێن، دوبارە بە کۆپتەرەکە خۆم جارێکی تر بەدوایدا دەگەرێم، ئێمە بەردەوام کێو‌ماڵی ئەو شوێنانە ئەکەین کە ئەگەری هەیە شێرەکەی لێبێت». ئەگەرچی هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی شاخاوییە بەڵام کەمتر گیانداری دڕەندەی لێیە بەوپێیەی خەڵکی هەمیشە لەناوچەکاندا نیشتەجێبوون، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا پڵنگ دەرکەوتوون. بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2011 پڵنگێکی دەگمەن لەو کامێرایانەدا دەرکەوت کە ڕێکخراوی سروشتی عێراق ڕیکۆردی کردبوو، دوایی گەڕانێکی زۆر لە ڕێگەی کامێرای جێگیرکراو بۆ دۆزینەوەی ئاژەڵی کێوی لە چیاکانی کوردستان، دوای چەند ساڵێک یەکێ لەو پڵنگانە بە کوژراوی لە ناوچەی چیای پیرەمەگروون دۆزرانەوە، کە بەوتەی پۆلیس کەسێک ژەهری رژاندوە بەهۆی ئەوەی درەندەکان ئاژەلەکانیان خواردوە .
شاناز حه‌سه‌ن لەپارێزگاى سلێمانى بڕیارى سزادانى نه‌به‌ستنى ماسک جێبه‌جێناکرێت «بەهۆی دۆخی دارایی خەڵکەوە» بەڵام له پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆک جێبه‌جێده‌کرێت ژماره‌یه‌ک هاوڵاتى سزادراون بە بڕی 50 هەزار دینار. فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى، لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «پێویسته حساب بۆ بارودۆخى دارایى خه‌ڵک بکرێت، چونکه خه‌ڵک پاره‌ى پێنیه و خه‌ڵک ماڵوێرانه ناکرێت سزادانیشى بێته سه‌ر». تائێستا کۆى گشتیى تووشبووان له هه‌رێمى کوردستان گه‌یشتووه‌ته 84 هه‌زار و 163 که‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش 52 هه‌زار و 496 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها 2 هه‌زار و 658 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. فه‌ره‌یدون عومه‌ر وه‌ک ئه‌ندامى ژورى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى پارێزگاى سلێمانیش جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه، له‌دانیشتنى ئاسایى خۆیاندا باسیان کردووه 50 هه‌زار دینار بۆ نه‌به‌ستنى ماسک «زۆره و گونجا و نیه«. وتیشى»پێویسته بکرێت به 20هه‌زار دینار ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ ته‌کسى و پاسه‌کان بێت، چونکه ئوتۆمبێلى تایبه‌تى که‌سه‌کان خزم و خێزانى یه‌کترن و له‌ماڵه‌وه‌ش هه‌ر پێکه‌وه‌ن، بۆیه پێویست ناکات ماسک به‌کاربهێنن». فه‌ره‌یدون عومه‌ر هەروەها وتی «بڕیاره‌که لە پارێزگاى سلێمانى تائێستا جێبه‌جێ ناکه‌ین، به‌ڵکو ئه‌وه ته‌نیا هەولێکە بۆ جێبه‌جێکردنى ڕێنماییه‌کان، بۆیه ئه‌وه‌نده‌ى مه‌به‌ست له‌ئه‌وه‌یه رێنماییه‌کان جێبه‌جێبکرێت ئه‌وه‌نده مه‌به‌ست وه‌رگرتنى پاره‌نییه«. له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناوه له جیهان و له‌هه‌رێمى کوردستاندا زۆر جه‌خت له جێبه‌جێکردنى ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌کان ده‌کرێته‌وه که گرنگترینیان به‌ستنى ماسک و ده‌ستکێش و دورکه‌وتنه‌وه‌یه له شوێنى قه‌ره‌باڵغه. به بڕیارێکى هاوبه‌شى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ماوه‌ى زیاتر له مانگێکه به‌ستى ماسک کراوه‌ته ناچاریى، که ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته ئیداره سه‌ربه‌خۆکانى پارێزگاکان بۆ دیاریکردنى نرخى سزاکانى ئه‌و که‌سانه‌ى که ماسک نابه‌ستن و له بازاڕ و شوێنه گشتیه‌کاندا هاتوچۆ ده‌که‌ن. قایمقامى هه‌ولێر، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه له پارێزگاى هه‌ولێر بڕیاره‌که جێبه‌جێکراوه و چه‌ندین که‌س غرامه کراوه که نرخه‌که‌ى به 20هه‌زار دینار دیاریکراوه. نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى هه‌ولێر، له لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «بریاره‌که جێبه‌جێده‌کرێت و پابه‌ندبونێکى باشیش هه‌یه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، بۆیه له‌ئێستادا که‌مترین که‌س ده‌بینرێت که ماسک نه‌به‌ستێت». بڕیاره‌که دراوه‌ته هه‌موو لایه‌نه‌کان وه‌ک پۆلیس و ئاسایش و شاره‌وانى و ته‌ندروستى. نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید وتی «ئامانجمان پاراستنى زیاترى هاوڵاتیانه، چونکه ژماره‌ى توشبوان به‌داخه‌وه زۆر به‌رزبۆته‌وه«. نرخى نه‌به‌ستنى ماسک بۆ شوێنه گشتیه‌کان به‌پێى گه‌وره و بچوکى شوێنه‌که به 150هه‌زار دینارەوه ده‌ست پێده‌کات بەرەو سەرەوە. له‌شکر حه‌مید، سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى وتی «که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆناوه لیژنه‌مان هه‌یه و ڕۆژانه سه‌ردانى شوێنه گشتیه‌کان و ریستۆرانت و کافێکان ده‌که‌ین، به‌پێى شوێنه‌که غرامه ده‌کرێن له‌سه‌ر نه‌به‌ستنى ماسک بۆ کارمه‌ندان و ئه‌وانه‌ش که دێنه ناو شوێنه‌که‌یانه‌وه«. هێمن سلێمان، به‌رپرسى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کانى پۆلیسى دهۆک، له لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت» له‌پارێزگاى دهۆک یش زۆر که‌س سزادراوه به‌هۆى نه‌به‌ستنى ماسکه‌وه«. هه‌روه‌ها وتیشى «له‌ڕێگه‌ى تیمه‌کانمانه‌وه، هه‌ر که‌س ماسک نه‌به‌ستێت و له ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌وه بێت و له‌سه‌ر جاده بێت یاخود له شوێنه گشتیه‌کان سزا ده‌درێت و ڕاسته‌وخۆ 20هه‌زار دینارى لێوه‌رده‌گیرێت». به‌رپرسى راگه‌یاندنى پۆلیسى دهۆک جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه «هه‌ر که‌سێک ماسک نه‌به‌ستێت، 20هه‌زار دینار غرامه‌کراوه و زۆر که‌سیش هه‌بوه تا ئێستا». وەزارەتی تەندروستی ده‌سه‌ڵاتی داوەتەوە ئیداره سه‌ربه‌خۆکان بۆ جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌کان له‌ناویشیاندا بڕیارى نه‌به‌ستنى ماسک، که هه‌ر پارێزگایه‌ک خۆیان بڕیارى پێویست له‌باره‌یه‌وه ده‌ده‌ن». ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم، له لێدوانێکدا به ھاوڵاتی وت «نرخى غرامه‌که‌ش له‌لایه‌ن ئیداره سه‌ربه‌خۆکانه‌وه دیاریده‌کرێت و ده‌کرێت به‌پێى بارودۆخى دارایى خه‌ڵکى پارێزگاکه بگۆرێت».
ماردین نوره‌دین مسته‌فا کازمى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌چێته په‌رله‌مان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجام ده‌دات بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وت له‌سه‌ر بڕى ئه‌و قه‌رزه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى داواى کردووه بۆ پێدانى موچه‌و گه‌راندنه‌وه‌ى ئاواره‌کان و کۆبونى خۆراک. حکومه‌تى عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا کازمى داواى له‌په‌رله‌مانى عێراق کردووه ره‌زامه‌ندى بده‌ن بۆ قه‌رزکردنى بڕى 41 تریلۆن دینار، به‌ڵام په‌رله‌مانى عێراق به‌و بڕه زۆره نارازییه. جه‌مال کۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت:» په‌رله‌مانى عێراق کۆکه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که ته‌نها 12 تریلۆن دینار ره‌زامه‌ندى بدرێته حکومه‌ته‌که‌ى کازمى بۆ ئه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق قه‌رزى بکات بۆ موچه‌و گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌کان و رووبه‌روبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا و کۆبونى خۆراک». هه‌روه‌ها وتیشى:» ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له په‌رله‌مانى عێراق لیژنه‌ى دارایى له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى کۆبونه‌وه ده‌که‌ین و ئێمه باسى ته‌نها 12 تریلۆن دینار ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر کازمى زۆر پێ‌داگر بێت ده‌کرێته 15 تریلۆن دینار». ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که مسته‌فا کازمى له‌چه‌ند رۆژى رابردوو گفتوگۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى کردووه‌و 41 تریلۆن دیناره‌که‌ى که‌مکردووه‌ته‌وه بۆ 31 تریلۆن دینار که داواى ده‌کات، به‌ڵام په‌رله‌مانى عێراق به‌و بڕه نارازییه‌و رێگه ناده‌ن 15 تریلۆن دینار زیاتر قه‌رز بکرێت. به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى عێراق ژماره(136) هه‌ر پڕۆژه‌یاسایه‌ک نابێت چوار رۆژ به‌سه‌ریدا تێپه‌ر ببێت دواى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى و پێویسته په‌سه‌ند بکرێت. جه‌مال کۆچه‌ر، باسى له‌وه‌شکرد دواى ئه‌و کۆبونه‌وه‌که‌یان وه‌ک لیژنه‌ى دارایى له‌گه‌ڵ کازمى و رێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵیدا به‌زوترین کات ده‌خرێته به‌رنامه‌ى کاره‌وه‌و کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه په‌سه‌ند ده‌کرێت و ده‌ست ده‌کرێت به دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و له‌گه‌ڵیدا «حکومه‌تى عێراق 320 ملیار دیناره‌که ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات». راوێژکارێکى محه‌مه‌د حه‌لبوسى ده‌ڵێت ناکۆکى له‌نێوان په‌رله‌مان و حکومه‌تى عێراق هه‌یه له‌سه‌ر بڕى ئه‌و قه‌رزه‌ى کازمى داواى ده‌کات. ئه‌مین به‌کر، ڕاوێژکارى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به ھاوڵاتی وت»ناڕێکیه‌که له نێوان ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێ کردندایه، ده‌سه‌ڵاتى ته‌نفیزى داواى بڕی41 ترلیۆن دینار ده‌کات ئه‌و بڕه زۆر زۆره، له‌کاتێکدا ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان پێى وایه ئه‌و پاره زۆره ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى عێراق بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر تووشى قه‌رزارى بکات کاره‌ساتى ئابورى لێ ده‌که‌وێته‌وه بۆ ئاینده«. ئه‌مین به‌کر پێشیوابوو دوا جار هه‌ردووکیان ڕێکده‌که‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که بڕێک قه‌رز بکرێت، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نه‌بێت که حکومه‌ت داواى ده‌کات، وتیشى:» په‌رله‌مان سه‌ڵاحیاتى بڕى قه‌رزه‌که‌ى هه‌یه‌و دیارى ده‌کات نه‌ک حکومه‌تى عێراق». ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى ناردنى 320 ملیار دیناره‌که‌وه بۆ هه‌رێم ده‌ڵێت به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت تا رێکه‌وتنى پڕۆژه بودجه‌ى 2021. بێستون عادل، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی:» حکومه‌تى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ناردنى 320 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێم، که یاساى وه‌رگرتنى قه‌رز له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند کرا ئه‌و بڕه‌ش بۆ هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت». ناوبراو ره‌خنه‌ى له حکومه‌تى هه‌رێم ده‌گرێت و ده‌ڵێت:» حکومه‌تى هه‌رێم و سه‌رکردایه‌تى سیاسى کوردستان ته‌نها له‌کاتى گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى بودجه فراکسیۆنه کوردییه‌کانیان بیرده‌که‌وێته‌وه‌و ته‌نها کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى ده‌که‌ن، ده‌بوو دوو مانگ یا سێ مانگ جارێک سه‌رکردایه‌تى سیاسى کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کورد گفتوگۆ‌و راگۆرینه‌وه ئه‌ندام بده‌ن». ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که چه‌ندین جار داوایان له حزبه‌که‌یان کردووه که فراکسیۆنه کوردییه‌کان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بکرێت، وتى:» دوو خوله له په‌رله‌مانى عێراقم تا ئێستا سه‌رکردایه‌عتى سیاسى کوردستان کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى کورد نه‌کردووه، که وه‌فدى کوردیش دێته به‌غدا سه‌ردانى فراکسیۆنه کوردییه‌کان ناکه‌ن»
شاناز حه‌سه‌ن هاوبیر جه‌لال 24ساڵ له‌ماوه‌ى مانگێکدا کۆرۆنا سێ ئه‌ندامى خێزانه‌که‌ى برده‌وه، لەکاتێکدا کەسیان بە تەمەن نەبوون.. هاوبیر وتی «کۆرۆنا بووه نه‌هامه‌تى بۆ خێزانه‌که‌م، پشتى شکاندم». هاوبیر دایکى و باوکى و برا گه‌وره‌که‌ى به کۆرۆنا گیانیان سپاردووه، چیرۆکى توشبون و گیانله‌ده‌ستدانیان ده‌گێڕێته‌وه و به «نه‌هامه‌تى و کاره‌سات»بۆ خانه‌واده‌که‌ى باسى ده‌کات. سه‌ره‌تا دایکى هاوبیر توشى کۆرۆنا بوه که ته‌مه‌نى 48ساڵ بووه و زۆر به‌توندى توش ده‌بێت و له‌دواى مانه‌وه‌ى 20رۆژ له نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستداوه. باوکى هاوبیر ته‌مه‌نى 51ساڵ بوه و دواى سێ ڕۆژ له مردنى ژنه‌که‌ى پشکنینى کۆرۆناى بۆ ده‌کرێت ده‌رده‌که‌وێت هه‌ڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنایه، به‌ڵام دواى هه‌فته‌یه‌ک بارودۆخى تێکده‌چێت و شه‌وێک له ی‌ڕ په‌ستانى خوێنى زۆر داده‌به‌زێت و دواى ئه‌وه‌ى دووجار پلازماى خوێنى بۆ هه‌ڵده‌واسرێت دواجر دواى مانه‌وه‌ى 18رۆژ له‌نه‌خۆشخانه گیانى سپاردووه. هاوبیر وتى «ئێستاش تاساوم، چۆن ئه‌و ڤایرۆسه به جارێک ئه‌و دایک و باوکه پاڵه‌وانه‌ى له‌من برد». دایکى و باوکى هاوبیر هیچ نه‌خۆشیه‌کى دیکه‌یان نه‌بوه و براگه‌وره‌که‌ى هاوبیر، 38ساڵان بوه و زۆر خه‌مى دایکى و باوکى بوه هه‌موو رۆژێک سه‌ردانى کردون له‌نه‌خۆشخانه و ڤایرۆسه‌که‌ى بۆ گوازراوه‌ته‌وه، خۆشى ماوه‌ى ساڵێک له‌مه‌وپێش توشى شێرپه‌نجه‌ى سییه‌کان بوه و له‌ژێر چاره‌سه‌ریدا بوه. بۆیه نه‌یواینوه به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌که‌دا زاڵ بێت و به ماوه‌ى 6 ڕۆژ گیانى سپاردووه. هاوبیر 5 خوشک و برایه‌کى دیکه‌ى هه‌یه و ده‌ڵێت» ئێمه بێ باوک و دایک و برا گه‌وره ماینه‌وه، هیچ کات، بڕوام وانه‌بووه خێزانه به‌خته‌وه‌ره‌که‌م ئاوا وێران ببێت». ته‌ها ساڵح، 41 ساڵ، دایکى و زاوایه‌کیان به کۆرۆنا گیانى سپاردووه و وتى» دایکم دوو سێ ساڵ له‌مه‌وپێش کێشه‌ى سییه‌کانى هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه نه‌ببوه کێشه‌یه‌کى گه‌وره بۆى، به‌ڵام به ماوه‌یه‌کى که‌م دابکمى لێبردینه‌وه«. ئه‌م کوڕه باسى ئه‌وه‌ى کرد که خێزانه‌که‌ى به‌هۆى نه‌خۆشى باوکیه‌وه زۆر خه‌میان بوه توشى کۆرۆنا ببێت و بۆیه به دایکى و کوڕه‌کانى زۆر هه‌وڵیان داوه باوکى بپارێزن و توشى کۆرۆنا نه‌بێت، وتى «دایکى زۆر خزمه‌تى باوکى ده‌کرد، چونکه نه‌خۆش بوو ده‌مانویست به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک بیپارێزین، نه‌مانزانى خۆى به کۆرۆنا گیان له‌ه‌دستده‌دات». ته‌ها، باسى ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، سه‌ره‌تا دایکى ته‌ندروستى زۆر باش بووه و له پڕ ڕۆژێک ته‌ندروستى زۆر تێکده‌چێت و بارودۆخى مه‌ترسیدار ده‌بێت به‌هۆى کاریگه‌رى ڤایرۆسه‌که بۆ سه‌ر سیه‌کانى دڵى ده‌وه‌ستێت و گیان له‌ده‌ستده‌دات. ئه‌م پیاوه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد «دایکم ئه‌وه‌نده له‌ناوماندا بوو تا ئه‌و ڕۆژه‌ى که زانیمان کۆرۆنایه، به‌ڵام که‌سمان توش نه‌بوین بۆیه ئه‌وه گومانێکى گه‌وره بۆمان و نازانین به کۆرۆنا مردووه یان نا». ته‌ها ساڵح باسى زاواکه‌یانى کرد که باوکى دوو منداڵه و گه‌نج بووه و کاسبکار بوه، له‌ده‌ره‌وه توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوه و دواى مانه‌وه‌ى به 20 ڕۆژ له‌نه‌خۆشخانه گیانى سپاردووه. زاواکه‌ى ماڵى ته‌ها، هیچ نه‌خۆشیه‌کى دیکه‌ى نه‌بوه و پێشتر ته‌ندروستى زۆر باش بوه. ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «ناتوانین بڵین حاڵه‌تى مردن له‌ناو خێزانه‌کاندا که ده‌گاته دوو سێ که‌س نیه یاخود زۆره، چونکه تائێستا ئه‌وه‌مان به‌وردى دیارینه‌کردووه«. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه «زیاتر ئه‌و خێزانانه‌ن که زیاتر له که‌سێکیان نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه یان نه‌خۆشى سنگیان هه‌یه، بۆیه که یه‌کێکیان توشى کۆرۆنا ده‌بن بۆ ئه‌وانه‌ى دیکه‌ش ده‌گوازرێته‌وه و له ئه‌گه‌رى زۆردا چونکه نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن». ئاسۆ حه‌وێزى ئه‌وه‌شى دوپاتکرده‌وه «ئێستا له شه‌پۆلى دووه‌مى کۆرۆناداین و مه‌ترسیمان له‌سه‌ر زۆر زۆره‌ن بۆیه پێویسته خۆپارێزى تاکه‌که‌سى په‌یڕه‌و بکرێت». هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى، له لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «بێگومان زیاد بون و که‌مبونى حاڵه‌ته‌کانى توشبون به ڤایرۆسى کۆرۆنا، په‌یوه‌سته جێبه‌جێکردنى ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌کانه‌وه«. هه‌روه‌ها وتیشى «ده‌توانم بڵێم له شوێنه داخراوه‌کان و فه‌رمانگه و له‌که‌رتى تایبه‌تدا تا ئاستێکى باش په‌یڕه‌و کراوه و بۆیه کارگه‌رییه‌کى زۆر باشى هه‌بووه«. پارێزگارى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد» تاچه‌ند هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن، ئه‌وه‌نده به‌رهه‌مى زیاترى ده‌بێت».
ماردین نورەدین محەمەد ئازاد، تەمەن (21) ساڵ ، کە لەیاری ئاسن تەواو دەبێت و دەگەڕێتەوە برجنێکی بێ رۆن دەخوات یان خواردنێک کە بەدووگی ئاژەڵ دروستکرابێت. محەمەد ئازاد وتی «من هەرگیز زەیت و رۆن ناخۆم، بەڵام رۆژانە دوو کەوچک زەیتی زەیتون بەکاردەهێنم لەهەموو چوونە دەرەوەکانیشمدا ئەو خواردنەی دەیخۆم دەبێت بە دووگ ئامادەکرابێت». محەمەد بڕیاریداوە ئەگەر وازیشی لەیاری لەشجوانی هێنا نەگەڕێتەوە سەر خواردنی رۆن و چەوری. ئەم گەنجە لەو شوێنانەوە فیر بووە کەیاری ئاسنی تێدادەکات، هەروەها گوێی بۆ پزیشکە پسپۆڕەکانیش گرتووە. محەمەد بە هاوڵاتى وت «دووگ زۆر تەندروستە، بەڵام بەڕادەیەکی زۆر نا، ئەگەر کۆرسێکی خواردن لای مامۆستایەکی لەشجوانی یان دکتۆرێکی خۆراکی، جگە لە زەیتی زەیتون، ئەوا هەمووی دووگت بۆ دەنووسێ، بەڵام بەڕێژەیەکی کەم». لەو شوێنەی یاری ئاسنی تێدادەکات پێیان وتووە «زەیت تەندروست نیە، لەبەرئەوەی هەمووی ماددەی حافیزەو پیسە». هەروەها پێیان وتووە ئەگەر بیر لەزەیتی گوڵەبەڕۆژە بکاتەوە بە (2 تا 3) کیلۆ ئینجا دەبەیەک زەیت دروستدەکات، ئەوە لەکاتێکدایە نرخی یەک کیلۆ گوڵەبەڕۆژە بەکاڵی بە دوو هەزارو (٥٠٠) دینار یا (٣) هەزار دینارە. بەبڕوای ئەو یەک لیتر زەیت پیویستی بە (٣) کیلۆ گولەبەڕۆژە دەبێت، بەپێی هەژماردنەکەی خۆی پێویستی بەحەوت هەزار دینار زیاترە، لەکاتێکدا نرخی دەبەیەکی یەک لیتری زەیت هەزارو (٥٠٠) دینارە. ئەگەرچی نرخی دووگەکە بەراورد بەزەیتەکە گرانترە، بەڵام ئەمە وای نەکردووە کە محەمەد ئازاد دەستبەرداری دووگەکە بێت، چونکە ئەو تەندروستیی خۆی بەلاوە گرنگترە. نرخی دووگ لەبازاڕدا بۆ هەر کیلۆیەک نزیکەی پێنج هەزار دینارە، کەئەوەش دوو هێندە زیاترە بەراورد بەنرخی زەیت و رۆنی بەستوو، هەروەها بەراورد بەگۆشتی سوور سێ هێندە نرخەکەی کەمترە. محەمەد ئەحمەد گۆشتفرۆشێکی شاری سلێمانییە بە هاوڵاتى وت «لە ئێستادا زۆر کەسی ئاوا دێتە لامان کە دووگ دەبەن لەجیاتی رۆن و زەیت بەکاریدەهێنن، لەبەرئەوەی تەندروستترە، هەندێک کەسیش هەیە کە بۆ دابەزاندنی کێش بەکاریدەهێنن، خۆشمان لە دوکان تا ئێستا هەر ئەوەمان بەکارهێناوە بۆ دروستکردنی خواردن رۆن و زەیت بەکارناهێنین». وتیشی «رەنگە دووگ بەهۆی نرخەکەیەوە بێت خەڵک تۆزێ نەیکڕێ، لەوانەیە لە کیلۆیەکدا نیو دەبە زەیتی تیا دەربچێت، بەڵام خەڵک زۆر دێت بۆلامان دووگ دەبەن بۆ ئەوەی لەجیاتی زەیت و رۆن بەکاری بهێنن». دووگ ئەو چەورییەیە لەمەڕەوە سەرچاوە دەگرێت، سەرچاوەیەکی زۆری وزەی تێدایە، لەڕوی پێکهاتەوە جیاوازە لەڕۆنی رووەکی، لەبەرئەوەی هەندێک ڤیتامینی تێدایە لەڕۆنی رووەکیدا نیە، بەتایبەتی ئەوانەی چەوری دەتوێننەوە، زۆربەی تووێژینەوەکان ئەوە دەسەلمێنن کە سوودی زۆرترە لەزیانەکانی، بەڵام بۆ دوورکەوتنەوە لەزیانەکانی دەبێت بەزانستییانە بەکاربهێنرێت. لەگەڵ ئەوەشدا دووگ دوورە لەو زیانانەی کە لەزەیتدا هەیە، بۆ نموونە ئەگەر زەیت لەپلەی گەرمی بەرزدا شتی پێ سوربکرێتەوە دووچاری کرداری ئۆکسان دەبێت، بەڵام دووگ هەرچەندە پلەی گەرمییشی بەرزبێت و شتی پی سووربکرێتەوە، دووچاری کرداری ئۆکسان نابێت. لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک بە‌هاوڵاتى وت «رۆنی رووەکی بەپلەی گەرمی و بە شێ ئۆکسان تێیدا روودەدات، ئەویش کاریگەری خراپی هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ». باسی لەوەشکرد کە دووگ دەوڵەمەندە بەکۆمەڵێک ڤیتامینی وەک K وD و Eو هەروەها بەسوودە بۆ چارەسەرکردنی هەوکردن و بۆ بەهێزی قژو پیست باشەو ئەندامەکانی جەستە بەهێز دەکات و خوێنبەرەکان نەرم دەکات و سیستمی بەرگری لەش بەهێزو چالاک دەکات و بۆ ئازاری جومگەکان باشە. هەروەها وتی «دووگ کۆمەڵێک سوودی خۆی هەیە، بەڵام دەبێت ئەویش لەسنوری خۆیدا بەکاربهێنرێت، هەموو شتێک کام خۆراکەی باشە کەڕێژەی زیاد لەپێویستی خۆی بەکارهێنرا بەدڵنیاییەوە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستی». هەندێکی تر دووگ دەخۆن لە سیستمی خۆراکی کیتۆ، ئەم سیستمە پشت بەچەوری و پڕۆتین دەبەستێت و کاربۆهیدرات ناخورێت، کەبریتین لەشەکرو برنج و نان و پەتاتەو میوە، واتە هیچ نیشاستەو شیرینیەک کەبریتین لەکاربۆهیدرات لەم سیستمەدا ناخورێت، تەنها چەوری و پڕۆتین لەبەری وزەی کاربۆهیدراتەکانن، ئەم سیستمە زیاتر بۆ ئەوانەیە کەدەیانەوێت خۆیان لاوازبکەن لەم سیستمەدا دووگ بەڕێژەیەکی زیاتر دەخورێت بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەی وزە لەبری کاربۆهیدرات. لەشکر حەمید وتی «ئەگەر بێت‌و دووگ زیاد لەحەدی خۆی بەکاربهێنرێت کاریگەری خراپی دەبێت لەجیاتی کاریگەری باش، چونکە رێژەیەکی زۆر کالۆری تێدایە، هەر (100) گرامێک لە دووگەکە (900) کالۆری حەراری تێدایە، ئەمەش دەبێتەهۆی زیادبوونی کێش، زیادبوونی کێشیش دەبێتەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ، پەستانی خوێن، جەڵدەی مێشک، هەوکردنی جومگەکان، نەخۆشی شەکرە، ئەمانەش زیانی تەندروستییان هەیە، بۆیە دەبێت لەسنوری خۆیدا بخورێت، نابێت بڵێین دووگ سوودی زۆرە ئیتر بەڕێژەی زۆر بخورێت». میهرەبان عەبدول، (23) ساڵ یەکێکە لەو کەسانەی کە بۆ دروستکردنی خواردن دووگ بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی خواردن، بەڵام لەگەڵ زەیت یان رۆنی بەستوو تێکەڵی دەکات، چونکە پێیوایە زۆر بەکاری بێنێت زەرەری بۆی هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا میهرەبان بەدڵنایی زۆرەوە بەکاری دێنێت، چونکە دەڵێت نازانێت زەیتەکە چۆن دروستدەکرێت. میهرەبان بە هاوڵاتى وت «دووگ وەک زەیت نیە، کەس نازانێت چۆن دروستدەکرێت، بە حساب رۆنی گوڵەبەڕۆژەیەو نرخیکی زۆر هەرزانی هەیە کە واش نیە، هەر لەوە دەردەکەوێت کە دەچێتە سەر تەباغەکە لێی نابێتەوە، وەک چەوری ئاسایی نیە، بۆیە خەڵک ئێستا یان دووگ یان رۆنی بەستو بەکاردەهێنێت، بەکارهێنانی زەیت کەم بووەتەوە». وتیشی «دووگ بەپێی پێویستی دەیکڕین، ئەگەر چەند بمێنێتەوە لەموجەمیدەشدا تێک ناچێت، هەر لەکۆنەوە خەڵک ئەوکاتە ئەم زەیت و رۆنە نەبووە هەر ئەو شتە سروشتییانەیان بەکارهێناوە بۆیە نەخۆشی کەم بوو، ئێستا لەوەتەی خەڵک رووی کردووەتە ئەم زەیت و رۆنە نەخۆشی زۆر بووە وەک شێرپەنجەو چەوری خوێن». سەبارەت بەبەکارهێنانی زەیت لەخۆراکدا، لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک بە هاوڵاتى وت «ئەو زەیتانەی راستەوخۆ لەچەوری رووەکی دروستدەکرێت ئەگەر بەڕێژەی دیاریکراو بخورێت کاریگەریی خراپی نابێت بۆ سەر تەندروستی. وتیشی «هاووڵاتیان لەئێستادا گومانیان لەو زەیتانە هەیە کە لەبازاڕدا هەیە، بەڵام لەهەمان کاتدا زەیتی کوالێتی بەرز هەیە لەبازاڕەکاندا، هەمانە بەرهەمی خۆماڵیشە راستەوخۆ لەگوڵە بەڕۆژە دروستدەکرێت». وتیشی «دوای ئەوەی زەیت خواردنی پێ سوورکرایەوەو سارد کرایەوە، پێویستە بەکارنەهێنرێتەوە، ئەگەر جارێکی دیکە بەکارهێنرایەوە کرداری ئۆکسان دروستدەکات، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤ، بەتێپەڕینی کات لەسەر بۆرییەکانی خوێن دەنیشێت و دەبێتەهۆی نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەک شێرپەنجە». هەروەها وتی «هەندێک زەیت هەیە ئەوندە کوالێتیەکەی نزمە لەکاتی بەکارهێنان خانمان هەستیپێدەکەن، کە بەجۆرێک بەتەباغەکەوە دەنووسێت بە شتنیش لێی نابێتەوە، بەدڵنیاییەوە ئەو زەیتانە کوالێتی باش نیە، کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤ و لەناو بۆریەکانی خوێن دەنیشێت و دەبێتەهۆی گیرانی بۆریەکانی خوێن،هەروەها دەبێتەهۆی جەڵدە و نەخۆشییە دڕێژخایەنەکانی وەک شێرپەنجە، هیچیش وەک زەیت نیە لەبەرئەوەی رۆژانە بەکاری دەهێنین».
کاکەلاو عەبدوڵا «تاکە شت کە دەکرێت بەسەرۆکی وڵاتێکی بڵێیت کە بەم جۆرە مامەڵە لەگەڵ ملیۆنەها کۆمەڵگەی جیاوازی ئایینی بکات، ئەوەیە پێی بڵێیت پشکنینی دەروونی ئەنجامبدات. ماکرۆن پێویستی بەچارەسەری دەروونی هەیە»، ئەمە وتەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیایە لەهەفتەی رابردوو لەوتارێکی تەلەفزیۆنیدا. وتەکانی ئەردۆغان وەڵامدانەوەی ئەو کەمپینەی ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی ئیسلامی لەفەرەنسا و بەرگریکردنی لەئازادی رادەڕبڕین. بەرپرسانی فەرەنسا وتەکانی ئەردۆغانیان بە «قبوڵنەکراو» و «زیادەڕەوی» لەقەڵەمدا لەکاتێکدا تورکیا داوای بایکۆتکردنی بەرهەمی فەرەنسی کرد. بەربەرەکانێ تووندەکەی پاریس-ئەنقەرە دوای ئەوە دێت فەرەنسا بەچەند هێرشێکی تیرۆریستی لەلایەن تۆمەتبارانی توندڕەوی ئیسلامی شۆککراوە، دوو هەفتە لەمەوبەر سامیۆل پاتی مامۆستایەکی مێژوو، لەلایەن موسوڵمانێکی گەنجی چیچانییەوە سەربڕدرا. پێشتر پاتی چەند کاریکاتێرێکی گۆڤاری چارلی ئیبدۆی نیشانی پۆلەکەی دابوو لەسەر پێغەمبەر موحەممەد، چەند ئەندامێکی گۆڤارەکە لەساڵی ٢٠١٥ تیرۆرکران لەلایەن چەند توندرەوێکی ئیسلامییەوە دوای بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرەکان. بەم دواییانەش لەپێنجشەممەی رابردوودا سێ کەس لەشاری نیس کوژران کە بەکارێکی تری توندڕەوی ئیسلامی لەقەڵەمدرا. تەنانەت پێش ئەم رووداوانەش، هەردوو سەرۆکەکە چەندین جار دژایەتی یەکتریان کردووە لەسەر ململانێکانی لیبیا، سوریا، هەروەها ناگۆرنۆ قەرەباغ لەنێوان ئەرمینیا-ئازربایجان، هەروەها دژایەتییە توندەکەی نێوان یۆنان و تورکیا لەسەر مافی دەرهێنانی گازی سروشتی لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست. هەندێک لەشیکەرەوان پێیانوایە گرژییەکەی نیوان ماکرۆن و ئەردۆغان تەنها «سیاسییە». «بەزۆرێک لەشێوەکان، هەست دەکەم ماکرۆن و ئەردۆغان دوژمنایەتییەکی نایابیان لە یەکتریدا دۆزیوەتەوە»، ئەسلی ئەیدینتاباس، توێژەر لەناوەندی توێژینەوەی ئەنجومەنی ئەوروپی بۆ پەیوەدندی دەرەکی، ئەمەی بە رۆژنامەی تایمزی بەریتانی راگەیاند. ئەوەی تێبینی دەکرێت لەلێدوانەکانی هەردوولا ئەوەیە ئەردۆغان بەشێوەیەکی شەخسی لێدوانەکانی دەدات لەدژی ماکرۆن. برونۆ تێرترایس، جێگری بەڕێوبەری ناوەندی توێژینەوەی ستراتیجی لەپاریس پێیوایە بەربەستەکانی بەردەم ئەردۆغان، لەوانە داڕووخانی ئابووری وڵاتەکەی، وا دەکات دوژمنێکی دەرەکی لەڕووی سیاسییەوە بەسوود بێت. «دەکەوینە هەڵەوە ئەگەر هەردووکیان بە یەکسان لەقەڵەم بدەین، ماوەی ساڵێکە ئەردۆغان بەشێوەیەکی شەخسی هێرش دەکاتەسەر ماکرۆن... ئەمە پێچەوانەکەی راست نییە. بەڕوونی دیارە ئەردۆغان لەسەر شەپۆلێکی پۆپۆلیستی-ناسیۆنالیستی هەنگاو دەنێت و ماکرۆن بەکاردەهێنێت وەک توورەکەی بۆکس لێدان»، تێرترایس ئەمەی بە NBC Newsی ئەمریکی وت. لەچوارشەممەی رابردوودا گرژییەکان زیاتر قوڵبوونەوە کاتێک گۆڤاری چارلی ئیبدۆ کارکاتێرێکی لەسەر سەرۆکی تورکیا بڵاوکردەوە کە تێیدا لەسەر کورسییەک ماددەی کحولی دەخواتەوەو خزمەتکارەکەی ئافرەتێکە کە دواوەی رووتە. ئەردۆغان ئیدانەی گۆڤارەکەی کرد‌و و بە کارێکی دوژمنکارانەی دژی موسوڵمانان وەسف کرد‌و رایگەیاند ئەوە نیشانەی ئەوەیە چۆن ئیسلامۆفۆبیا «وەک شێرپەنجە تەشەنە دەستێنێت، بەتایبەتی لەناو ئەوانەی ئەوروپا بەڕێوە دەبەن». «ئازار‌و ناڕەحەتیم بەهۆی ئەوەوە نییە هێرش کراوەتەسەرم، بەڵکو لەبەر ئەوەیە هەمان میدیا سەرچاوەی بێڕێزییە بەرامبەر پێغەمبەرەکەمان کە لەژیانی خۆمان زیاتر ئازیزترە»، ئەردۆغان وای وت. لەکاتێکدا هەندێک سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن پشتگیری ئەردۆغانیان کرد بەوتنی ئەوەی کاریکاتێرەکە بێڕیزیکردن بوو بەرامبەر تورکیا، بەڵام یەکێک لە هاوپەیمانە پێشووەکانی رایگەیاند سەرۆک دەیەوێت رای گشتی بەلاڕێدا بەرێت لەمەڕ گرفتە ئابورییەکان و کێشە گرنگەکانی تری وڵاتەکە. «دوای (٤٨) کاتژمێر هەمووی لەبیر دەکرێت. هەرکاتێک ئەجێندای ناوخۆیی گیربخوات، ئەوان لەم جۆرە ئاراستە گۆڕینە ئەنجام دەدەن»، عەلی باباجان ئەمەی بە رۆژنامەی کەراری تورکی وت کە جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشوو بوو، لە ئەردۆغان جیابووەوە بۆ دروستکردنی پارتی تایبەت بەخۆی لە بەهاری ئەمساڵدا. حکومەتی تورکیا بەدەست دابەزینی لیرەوە دەناڵێنێت. لە دووشەممەی رابردوودا لیرەی تورکی بۆ کەمترین ئاستی دابەزی لەمێژوویدا بەرامبەر دۆلار بەجۆرێک گەیشتە (٨.١٥) لەبەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکی. لەلایەکی ترەوە شیکەرەوان پێیانوایە میدیای تورکیا رۆڵێکی خراپی بینیوە لەگواستنەوەی رووداوەکاندا بۆ پشتیوانانی ئەردۆغان لەتورکیا، کە پڕوپاگەندەی ناسیۆنالیستیان دەرخواد دەدرێت لەلایەن ئۆرگانەکانی حکومەتەوە، ئەم رووبەڕوبوونەوەیە لەگەڵ فەرەنسا تەنها بەشێکە لە زنجیرە «بێڕێزییەکان» لەلایەن دوژمنەکانی تورکیا لە دەرەوەو دەبێت تۆڵە بسەنرێتەوە. «خەڵک پێیان دەوترێت سەرۆکی فەرەنسا بێڕێزی بەو شتانە دەکات کە لای ئێمە پیرۆزەو نیشتمانپەروەرترین و راستترین کار ئەوەیە ئێمەش لێیان توڕە بین»، سەلیم کۆرو، شیکەرەوە لەناوەندی توێژینەوەی سیاسەتی ئابوری لەئەنقەرە ئەمەی بە رۆژنامەی تایمز وت. ژۆن مارکاو، سەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەزانکۆی پۆ گرینۆبڵی فەرەنسی، پێیوایە میدیای تورکی رۆڵی هەبووە لە توانای ئەردۆغان بۆ ئاراستەکەردنی ناکۆکییەکانی لەگەڵ ماکرۆن. «ئەردۆغان سوود لەو راستییە دەبینێت کە میدیای زمانی تورکی زۆر کەم گرنگییان داوە بە سەربڕینی مامۆستاکە. بەواتایەکی تر هۆکاری پشت پێوەرە نوێیەکانی ماکرۆن بۆ رووبەڕووبونەوەی توندڕەوی ئیسلامی. دەرهێنانی پێوەرە نوێیەکان لەسیاقی خۆیان ئاسانتری دەکات بۆ ئەردۆغان تا ماکرۆن وەک کەسێکی شێت بناسێنێت»، مارکاو ئەمەی بە رۆژنامەی دەچ ویڵی ئەڵمانی وت. لەسەرەتای مانگی رابردوو ئیمانیۆل ماکرۆن لەوتارێکیدا رایگەیاند ئیسلام « لە قەیراندایە لەهەموو جیهاندا»و پلانی خۆی راگەیاند بۆ «چاکسازی ئیسلامی» تا زیاتر بگونجێت لەگەڵ بەها کۆماری و سیکۆریزمییەکانی وڵاتەکەیدا. دوای تیرۆرکردنی مامۆستاکەش، ماکرۆن وتی کە «پاشگەزنابنەوە» و بەردەوام دەبن لە بڵاوکردنەوەی کاریکاتێر، ئەمەش تووڕەیی جیهانی ئیسلامی بەدوای خۆیدا هێناو لەچەندین وڵات بایکۆتی شتومەکی فەرەنسی راگەیاندراو خۆپیشاندان دژی ماکرۆن و بێڕیزیکردن بە پێغەمبەری ئسیلام ئەنجامدرا. «پێموایە ئەو کاردانەوانە ئەنجامی بەدرۆکردن و شێواندنی قسەکانی من بوون، چونکە خەڵک وا تێگەیشتوون من پشتگیریم لەو کاریکاتێرانە کردووە»، ماکرۆن لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری ئەمەی وت کە شەممەی رابردوو بڵاوکرایەوە. بەربەرەکانێ و پێکدادانی ئەم دوو سەرۆکە رەنگە سوودی بۆ ماکرۆنیش هەبێت. «وادیارە [ئەم پێکدادانە] یارمەتیدەری سەرۆکی فەرەنساش بێت. هەردوو سەرکردەکە لەوە تێدەگەن دەستکەوتێک هەیە بەدەستی بهێنن بۆ پاشخانی خۆیان، ماکرۆن هێندەی ئەردۆغان لەوە تێدەگات»، کۆرو وای وت. ماکرۆن بۆ رازیکردن و بەدەستهێنانی دەنگ لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٢ دەیەوێت وەک کەسێکی تووند خۆی دەربخات دژی ئەردۆغان لە ناوخۆی فەرەنسا لەکاتێکدا ئەردۆغانیش لەم نێوەندەدا جەماوەری ناوخۆ بۆ لای خۆی رادەکێشێت. «ئەردۆغان بەنزین بە ئاگری ناسیۆنالیستیدا دەکات و ماکرۆنیش دەیەوێت جەخت بکاتەوە لەسەر ترسی فەرەنسییەکان بەرامبەر ئیسلامیزم و تاوان تا دەنگدەرانی راستڕەو لەخۆی رازی بکات لەپێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ٢٠٢٢دا»، دیدیەر بلیۆن، جێگری بەڕێوبەری پەیمانگەی فەرەنسی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و ستراتیجی ئەمەی بە دەچ ویڵی وت. لەلایەکی ترەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، شەڕ دژی ماکرۆن وا لە ئەردۆغان دەکات خۆی وەک دەنگی جیهانی ئیسلامی دەربخات، لەکاتێکدا زۆرێک لەسەرکردە موسوڵمانەکان سوورن لەسەر دوورکەوتنەوە لە ناکۆکی لەگەڵ رۆژئاوادا لەسەر سیکۆلاریزم و ئازادی رادەربڕین. «ئەمە هەلێکی زێڕینە بۆ ئەردۆغان تا بێتە پێشەوەو وەک پارێزگاری ئیسلام و سەرکردەی سوونی لەجیهانی عەرەبیدا خۆی دەربخات و بۆ ماکرۆنیش [ئەم هەلە بوونی هەیە] تا بتوانێت هەژموونی خۆی زیاتر بکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا»، ئەیدنتاباس وای وت. هەندێک پێیانوایە سەرکردەی تری جیهانی سووکایەتی بە موسوڵمانان دەکەن و موسوڵمان دەکوژن، بەڵام ئەردۆغان تەنها ئەم شەڕەی لەگەڵ ماکرۆن دەستپێکردووە. «[ئەردۆغان] هەر بەڕاستی پێیوایە بەو قسانەی ماکرۆن بێڕێزی پێکراوەو بڕوای وایە بێڕێزی کردنە بەرامبەر موسوڵمانان، بەڵام بەشیوەیەکی ستراتیجی ئەو ئەم ساتەی هەڵبژاردووە تا بڵێت بێڕێزیم پێکراوە. ترەمپ زۆرجار لەملاولا شتی زۆر خراپ بە موسوڵمانان دەڵێت. پوتن موسوڵمانان لە سوریا دەکوژێت و چینیش دەستگیریان دەکات، بەڵام ئەو بڕیاریداوە ئەم هێرشە بکات لەم کاتەدا»، دیپلۆماتکارێکی خانەنشین ئەمەی بە تایمز وت. سینان ئۆڵگن، بەڕێوبەری ناوەندی تووێژینەوەی ئابوری و سیاسەتی دەرەوە لە ئەستەنبوڵ پێیوایە ناکۆکی تورکی-فەرەنسی کاریگەرییەکی درێژخایەنی دەبێت. «ئەم ناکۆکییە لێکترازانی شارستانیەتی نێوان تورکیا‌و رۆژئاوا فراوانتر دەکات، کە لەئیسلامۆفۆبیاوە سەرچاوەی گرتووە. گرژی لەنێوان ئەوانەی پشتگیری ئازادی رادەڕبرین دەکەن و ئەوانەی دەیانەوێت پارێزگاری لەبەها ئایینییەکان بکەن زیاتر قووڵ دەبێتەوە»، ئۆڵگن ئەمەی بە دەچ ویڵی وت
ھاوڵاتی هەوڵەکانی ئێران بۆ چارەسەرکردنی کێشەی قەرەباغ سەرنجی جیهانی بۆخۆی راکێشاوە، چونکە جەنگ لەو ناوچەیە زیاتر لە (13) وڵاتی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووەو لەناو ئەو وڵاتانەدا رۆڵی بەرچاوی ئێران لە رووی مێژویی و سیاسییەوە لەگەڵ ئازبایجان و ئەرمینیا جێگەی بایەخی زۆربەی میدیاکانە کە دەکرێت هۆکارەکانی لەچەند ویستگەیەکی مێژوویی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابورییەوە لێک بدرێتەوە بەو پێیەی لە رابردوو ئەو دوو وڵاتە ناکۆکە بەشێک بوون لەجوگرافیای ئێران. هۆشداریی سەربازیی و هەوڵی دیپلۆماسیی ئەبولفەزل شکارچی، وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند: بەهۆی پێکدادانی سەربازیی نیوان ئازربایجان و ئەرمینیا و پابەندنەبوونی ئەو دوو وڵاتە بە رێوشوێنی نێودەوڵەتیی و دراوسێیەتییەوە، ئێران هێڵی سنوریی نێوانیانی لە رووی سەربازیی و بەرگریی ئاسمانییەوە بەهێز کردووە. شاکارچی وتوویەتی تەنها لەماوەی پێنج خولەکی شەڕی ئەو دوو وڵاتەدا (10) موشەک بەر خاکی ئێران کەوتووە لەنزیک سنوری ئەو دوو وڵاتەدا، بۆیە هێزی بەرگریی ئێران ئەو رەفتارانەی ئەرمینیاو ئازربایجان قبوڵ ناکات. بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران بەهۆی جەنگی ئەم دواییانەی قەرەباغ (70) موشەک و رۆکێت بەر خاکی ئێران کەوتەوە. حەسەنی رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لەدەستپێکی جەنگی ناوچەی قەرەباغ رایگەیاند؛ بەشداریی چەکدارە توندڕەوەکانی سوریا لەبەرەی ئازربایجان مەترسییەکی گەورەیەو هەڕەشەیەکە بۆ سەر خاکی ئێران. لەلایەکی دیکەوە عەباس عێراقچی، جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ شاندێکی یاوەری لەچوارچێوەی پلانی ئاشتیی کۆماری ئیسلامی لەنێوان ئەرمینیاو ئازربایجان، سەردانی باکۆو یەریڤان و مۆسکۆو ئەنقەرە-ی کردووەو رایگەیاندووە؛ مەبەستی لەو گەشتە جێبەجێکردنی پلانی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کەخوازیارن کۆتایی بەجەنگی ئەرمینیاو ئازربایجان بهێنن و ئەو دوو وڵاتە بگەنە قۆناغی ئاشتییەکی جێگیر. کورد، پەیوەندییەکانی ئێران‌و ئەرمینیای توندوتۆڵ‌تر کردووە کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەم وڵاتە کەساڵی (1991) دان بەسەربەخۆیی ئەرمینیادا دەنێت و تەنها (35) کیلۆمەتر سنوری وشکانیی هاوبەشیان هەیەو بەپێی بەڵگەنامە مێژووییەکان پەیوندییەکانی ئێران و گەلی ئەرمینیا دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزارو (700) ساڵ پێش ئێستا‌و لەکۆنەوە زۆرترین ئەرمەنی لەخاکی ئێران‌دا ژیاون و یەکەم بەڵگەنامەش کەپەیوەندیی گەلی ئەرمینیاو وڵاتی ئێرانی تێدا تۆمارکراوە دەستنووسی بەردینی سەر چیای بێستون-ە لەکرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەڵگەنامە مێژووییەکانی دیکەش ئەوە دەسەلمێنن کە کورد لەڕۆژهەڵات پەیوەندییان لەگەڵ گەلی ئەرمینیا توندوتۆڵ بووە. ژمارەی هەموو ئەرمەنییەکانی جیهان دەگاتە زیاتر لە (14) ملیۆن و لەو ژمارەیە تەنها سێ ملیۆن کەسیان لەکۆماری ئەرمینیا دەژین و ئەو (11) ملیۆن ئەرمەنییەی دیکە لەوڵاتانی دیکەی ئەوروپاو بەشێک لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەژین، خاوەنی رێکخراوێکن بەناوی ئەرمەنییە دابڕاوەکان و هەر ئەم رێکخراوەیە وای کردوە یەکگرتویی لەنێوان ئەرمەنییەکاندا بەراورد بەگەلانی دیکە زیاتر بێت. بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی بازرگانیی ئێران، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەرمینیا و ئێران لەنێوان (200) ملیۆن دۆلار بۆ یەک ملیار دۆلارەو ئەرمینیا بەحەوتەمین هاوبەشی بازگانیی ئێران ئەژمار دەکرێت و نزیکەی هەزارو (500) ناوەندو گارگەی بەرهەمهێنان کەزۆربەیان لەبواری ئاسن و دروستکردنی بزوێنەری گەورەن و لەسەر دەستی ئەرمەنییەکانی ئێران چالاکن و تەنانەت لەجەنگی هەشت ساڵەی ئێران لەگەڵ عێراق ئەرمینیاو ئەرمەنییەکان کۆڵەکەی تەکنیک و بەشی ئەندازیاریی کەرەستە سەربازییەکانی ئێران بوون لەبەرەی جەنگدا، جگە لەوانەش ئەو دوو وڵاتە سێ پڕۆژەی هاوبەشی گەورەی بەرهەمهێنانی کارەبایان هەیە لەسەر ئاوی روباری ئاراس. تورک و شیعە شەفاعەتی ئازربایجان بۆ ئێران ناکات ئازربایجان تا (200) ساڵ پێش ئێستاش بەشێک بووە لەخاکی ئێران و لەجەنگەکانی نێوان ئیمپڕاتۆریەتی روسیا‌و ئێران لەچوارچێوەی دوو رێککەوتنی (گوڵستان) و (تورکمانچای) رادەست کراوەو دوای رووخانی ئیمپڕاتۆریەتی روسیا، ئازربایجان بووە بە بەشێک لەخاکی سۆڤیەت و دوای رووخانی سۆڤیەت لەساڵی (1991) سەربەخۆیی وەرگرت. ئەگەرچی پەیوەندیی سیاسی و کەلتوریی نێوان ئێران و ئازربایجان دورودرێژ‌و مێژوییە، بەڵام بەهۆی دروستکردنی پێگەی ئیسرائیل و ئەمەریکا لەئازربایجان، بەردەوام ناکۆکی و ساردیی لەنێوان باکۆو تاران‌دا هەبووەو ئازربایجان بە بەردەوامیی ئێران تۆمەتبار دەکات بە پشتیوانیی لەئەرمینیا، لەکاتێکدا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ناوچەی قەرەباغ کەهۆکاری جەنگی نێوان ئەرمینیاو ئازربایجانە بە بەشێک لەخاکی ئازربایجان ناودەهێنن و پشتگیریی ئەو وڵاتە دەکەن. سنوری هاوبەشی ئێران و ئازربایجان دەگاتە (432) کیلۆمەتر و دانیشتوانی ئازربایجان کە زیاترن لە (10) ملیۆن کەس، زۆرینەی تورک زمان و لە رووی ئایینەوە موسوڵمانن و (85%)ی شیعەو (15%) سوننەن، لە رووی کەلتوری و کۆمەڵایەتییەوە پەیوەندییەکی قوڵیان لەگەڵ هاووڵاتیانی تورک زمانی ئێران هەیە کە ژمارەیان دەگاتە (15) ملیۆن کەس و هەندێکجاریش وەک ئازەری ناویان دەهێنرێت. کۆماری ئیسلامی ئێران لەساڵی (1995) بە بەردەوامیی پشتگیری کۆماری ئازربایجانی کردووە لەدژی بەرەی ئازادیخوازی ئەرمەنییەکانی ناوچەی قەرەباغ و بەپێی هەندێک بەڵگەنامەی نێودەوڵەتی؛ سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران نزیکەی (20) ساڵ راهێنانی بە جەنگاوەرانی ئازبایجان کردووە دژی سەربەخۆیخوازانی ئەرمەنیی هەرێمی قەرەباغ و تەنانەت هێزەکانیشی بە راستەوخۆ بۆ پشتگیریی ئازربایجان بەشداریی ئەو جەنگانەیان کردووە، بەڵام لەساڵی (2016) و دوای ئەوەی ئاشکرابوو کە ئیسرائیل فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەناوچە هاوسنورەکانی ئازربایجان لەگەڵ ئێران جێگیر کردووە بەمەبەستی تێکشکاندنی موشەکەکانی ئێران، پەیوەندییەکانی نێوان تاران و باکۆ ساردیی تێکەوتووەو حەسەن رۆحانی دوای بوون بە سەرۆک کۆمار لەوڵاتەکەی هەوڵێکی زۆری داوە تا پەیوندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئازربایجان ئاسایی بکاتەوە. ئیسرائیل ساڵی (2019) رێککەوتنێکی سەربازیی و ئەمنی و هەواڵگریی بەڕەسمی لەگەڵ کۆماری ئازربایجان ئیمزا کرد کەنیگەرانیی کۆماری ئیسلامی ئیڕانی لێکەوتەوەو هاوکات سایتی ویکی لیکس ئاشکرای کردووە کە لەساڵی (2009) ئیسرائیل رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆماری ئازربایجان کردووە کە بەپێی رێککەوتنەکە دەبێت باکۆ لەبەرەی جەنگ لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران بێت و پابەندبێت بە رێککەوتنەکەوە. ئەگەرچی کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆی بەپشتیوانی شیعە لەسەرتاسەری جیهان دەزانێت، بەڵام پێدەچێت پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا لەگەڵ ئازربایجان وای لەتاران کردبێت بەسیاسەتەکانیدا بچێتەوە بەتایبەت کەئێستاش تورکیا بووەتە هاوپەیمانی راستەقینەی باکۆ بۆ جەنگ لەقەرەباغ. ئەوەی جێگەی سەرنجە سەرەڕای ئەوەی لەئێستادا ئێران پشتگیریی راستەوخۆی ئازربایجان ناکات، بەڵام ژمارەیەک هاووڵاتیانی تورک یان ئازەری کە بە (پان تورک) دەناسرێن چەندجارێک لەتەبرێزو شارە تورکییەکانی ئێران خۆپیشاندانیان بۆ پشتیوانیی ئازربایجان دەربڕیوەو تەنانەت لەدروشمەکانیاندا کورد‌و ئەرمەنییان بەدوژمنی هاوبەشی تورک و ئازەری لەقەڵەمداوە. نەوت ناکۆکیی نێوان ئێران و ئازربایجان ئێران و ئازربایجان کە هەردووکیان سنوری ئاوییان لەدەریای قەزوێن (خەزەر) هەیە لە (20) ساڵی رابردودا بەبەردەوامیی ناکۆکیان هەبووە لەسەر سەرچاوەکانی غاز‌و نەوتی ئەو دەریایەو تاران پێیوایە دەبێت (20%)پشکی نەوت و غازی ئەو دەریایە بۆ ئێران بێت و لەبەرامبەردا ئازربایجان و تورکمانستان دژی ئەو رێژەیە لەپشکی ئێرانن و هاوکات کۆماری ئیسلامی ئێران ئازربایجان تۆمەتبار دەکات بەوەی کەشێوازی دەرهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە لەدەریای قەزوێن بووەتە هۆی پیسبوونی ژینگەو زیانگەیاندن بەتەندروستیی هەشت ملیۆن دانیشتووی ئێران. بەپێی ئامارەکان نزیکەی (60%) بۆ (70%) نەوتی ئازربایجان کە لەدەریای قەزوێن بەرهەمدەهێنرێت بە ئیسرائیل دەفرۆشرێت و لەبەرامبەردا تەلئەبیت لە رێگەی تورکیاوە ژمارەیەک فڕۆکەو کەشتیی سەربازیی رەوانەی ئازربایجان کردووە و هاوکات چەک و کەرەستەی سەربازیی بەو وڵاتە دەفرۆشێت و تائێستا بەبەهای زیاتر لە شەش ملیار دۆلار چەک و کەرەستەی سەربازیی بەئازربایجان فرۆشتوە، ئەگەرچی هەندێک سەرچاوە بڵاویان کردووەتەوە کە تائێستا ئیسرائیل رێگەی نەداوە فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانی لەجەنگی دژی ئەرمینیا بەکاربهێنێت، بەڵام پێناچێت ئازربایجان ئەو رێگرییانەی ئیسرائیلی جێبەجێ کردبێت. ئێران پشت لەئەرمینیا ناکات پێگەی دیپلۆماسی ئێران لەزاری بەرپرسێکی ئەرمینیا بڵاوی کردووەتەوە پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ کۆماری ئازربایجان هیچکات جێگیر‌و توندوتۆڵ نەبووەو لەئێستادا کە باکۆ چووەتە هێڵی نەتەوەپەرستیی تورک لەتورکیاو لەباکوری ئێرانیش ژمارەیەکی بەرچاو لەتورک دەژین و گروپی نەیاری حکومەتیان تێدایەو پشتگیریی ئازربایجان دەکەن، بۆیە هەرگیز ئێران هاوشێوەی رابردوو پشتیوانیی لەئازربایجان ناکات تەنانەت ئەگەر بەرگریش لەئەرمینیا نەکات. لەلایەکی دیکەوە جەنەڕاڵ موحەڕەم عەلیێڤ یاردیدەدەری سەرۆک کۆماری ئازربایجان لەسەرەتای جەنگی ئەم دواییانەی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەرمینیا لەناوچەی قەرەباغ وتی؛ ئێمە هیچکاتێک رۆڵی ئەرێنیی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکردنەوەی سنورەکانی بۆ رزگارکردنی خەڵکی ئازربایجان لەبیرناکەین و ئێستاش سوپاسی پشتیوانییەکانی دەکەین لەوڵاتەکەمان، چونکە ئێران بڕوای بەسەربەخۆیی و ئازادکردنی هەموو ئەو ناوچانە هەیە کە لەلایەن ئەرمینیاوە داگیرکراون. هەرێمی نەخجەوان ناکۆکیی تاران‌و باکۆ نەخجەوان کە هەرێمێکی نیمچە سەربەخۆیەو پانتاییەکەی دەگاتە پێنج هەزار و (363) کیلۆمەترو ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی (500) هەزار کەسەو دەکەوێتە باشوری ئێران و سەر بەکۆماری ئازربایجانە، سنوری ئەرمینیا ئەو هەرێمە لەسنوری وشکانییەوە لەوڵاتی ئازربایجان دادەبڕێت، بۆیە باکۆ بەچاوپۆشیی لەهەندێک ئیمتیازدان بەتاران، غاز لەڕێگەی ئێرانەوە رەوانەی نەخجەوان دەکات و ئێران لەبەرامبەردا (15%)ی ئەو غازە بۆ خۆی دەبات و لەئێستاشدا ئەو هەرێمە پێویستی بەئێرانە بۆ دابینکردنی کاڵا سەرەکییەکانی، بۆیە ئازربایجان هەوڵدەدات لە رێگەی فشارەکانی تورکیاوە دەستی کۆماری ئیسلامی لەو هەرێمە کورت بکاتەوەو پشکەکەشی لەغازەکە بۆ (5%) دابەزێنێت. (13) وڵات ململانێ لەسەر قەرەباغ دەکەن وڵاتانی گروپی مینسک کە بریتین لە(فەڕەنسا، ئەمەریکا، روسیا، بیلاڕوسیا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، پورتوگال، هۆڵەندا، سوید، فنلاند، تورکیا) و ئێران و ئیسرائیل زیاترین دەستوەردانیان لەکێشەی هەرێمی قەرەباغ هەیەو ئەم (13) وڵاتەش لەئاستی جیاوازداو لەنێو خۆیاندا کێشەی قووڵیان هەیە، بۆیە داهاتوویەکی سەقامگیرو ئاشتیی جێگیر لەقەرەباغ بەدیناکرێت و ئاماژەکانی بەردەوامبوونی ناکۆکی و ململانێکان لەپێشێلکردنی رێککەوتنی سێ جاری ئاگربەست لەنێوان ئەرمینیاو ئازربایجان بەدیدەکرێت. ئەو راستیانەی شاراوە ماونەتەوە ئارسن نەزەریان کە پسپۆڕێکی ژیۆپۆلۆتیکی ئەرمەنییە دەڵێت: کۆماری ئەرمینیا تائێستا بە رەسمی دانی بەسەربەخۆیی هەرێمی قەرەباغدا نەناوەو ئەو جەنگەی لەقەرەباغ هەیە لەلایەن گروپی ئەرمەنیی (ئارتساخ) دەکرێت و هەر ئەوانیش دەسەڵاتی ئەو ناوچانەیان بەدەستە کەئازربایجان رایگەیاندووە ئەرمینیا داگیری کردوەو لەبەڵگەنامەو بڕیارنامەکانیشدا ناوی ئەرمینیا وەک داگیرکا‌ر نەهێنراوە بەڵکو گروپی ئەرمەنیی (ئارتساخ) وەک داگیرکا‌ر ناوی هێنراوە، بەڵام بەپێی چوار بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش دەبێت کۆماری ئەرمینیا فشار لەحکومەتی هەرێمی قەرەباغ بکات کە حەوت ناوچەی ئازەریی قەرەباغ رادەستی کۆماری ئازربایجان بکاتەوە یان رێککەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتە بکات بۆ چۆنیەتی بەڕێوبردنی حەوت ناوچەکە لەکاتێکدا کۆماری ئازبایجان ئامادە نییە لەگەڵ حکومەتی خۆجێی قەرەباغ دانیشتن بکات و بەبەردەوام ئەرمینیا تۆمەتبار دەکات. ئەگەرچی ئەوە راستییەکە کە ئەرمینیا بەپێی پرەنسیبی خۆی بۆ ریگریی لەکۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان بەهەموو شێوەیەک دژی هەر جۆرە هێرشێک دەبێتەوە، چونکە ئەرمینیا نایشارێتەوە تورکیا دەیەوێت بەبیانوی قەرەباغەوە جارێکی دیکە هاوشێوەی (105) ساڵ پێش ئێستا کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان بکاتەوە، بۆیە ئەرمینیا راشکاوانە رایگەیاندووە ئەگەر تورکیا وەک دوژمنێکی مێژوویی بیەوێت کۆمەڵکوژیی بکات ئێمە پێمان باشترە لەکاتی بەرگریی و دەست بەچەک بکوژرێین تا بەبێ دەسەڵاتی وەک مەڕ سەریان ببڕن. ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەکردووە سوپای رەسمیی ئەرمینیا لەجەنگی ئەم دواییانەی قەرەباغدا، بەشداریی نەکردوەو تەنها گروپی ئەرمەنیی ناسراو بە (ئارتساخ) لەدژی ئازربایجان جەنگیان کردووەو ئەوەی دەوترێت کەئەرمینیا هەڵگیرسێنەری جەنگە، درۆیەکی گەورەیە چونکە ئەرمینیا بۆ سەقامگیریی وڵاتەکەی بەتایبەت لە رووی ئابورییەوە پێویستی بەئاشتی لەگەڵ وڵاتانە، بەڵام ئازربایجان بەکڕینی ملیارەها دۆلار چەک و کەرەستەی سەربازیی دەیەوێت ئەو چەکانەی لە کۆگاکانیدا خراپ نەبێت و سەرکەوتنێکی لەجەنگ لەدژی قەرەباغ و ئەرمینیا پێ تۆمار بکات. نەزەریان پێداگریی لەوە دەکات بەدرێژایی سەرهەڵدانی کێشەی قەرەباغ کۆماری ئیسلامی ئێران بەبەردەوامی بەرگریی لەکۆماری ئازربایجان کردووە، بەڵام باکۆ هیچ کاتێک متمانەی بەئێران نەبووەو ئێستاش کە سود لەچەکی ئیسرائیلی دەبینێت بۆ خۆشکردنی ئاگرەکە، بێگومان بەهیچ شێوەیەک نایەوێت ئێران هەوڵی چارەسەری کێشەکانی نێوان ئەرمینیاو ئازربایجان بدات
شاناز حه‌سه‌ن له‌هه‌رێمى کوردستاندا (177) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌ن لە نەخۆشخانەکانیدا، بۆ (28) هه‌زار تووشبووى کۆرۆنا، لەکاتێکدا رۆژانە سەدان کەسی تر تووشدەبن، زۆرترینیان لەپارێزگای دهۆکن و کەمترینیشیان لەگەرمیان. بەرپرسانی تەندروستی نەیانشاردۆتەوە هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌مانگى ئازارى 2020 له‌هه‌رێمى کوردستان تائێستا به‌رده‌وام که‌موکوڕیى له‌پێداویستى پزیشکى و ده‌رمان و ئامێرى پشکنین و ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه. زیاتر له‌هه‌شت مانگه ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستاندا بڵاوبۆته‌وه‌و به‌پێى ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تائێستا له‌هه‌رێم نزیکه‌ى (77) هه‌زار که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و زیاتر لە (41) هه‌زاریان چاکبوونه‌ته‌وه و نزیکەی دوو هەزارو (400) کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزیکەی (29) هه‌زار تووشبووش له‌ژێر چاره‌سه‌ردان. به‌رپرسانى ته‌ندروستى ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێکدا ئه‌و تووشبووانه‌ى له‌ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن بێنه نه‌خۆشخانه‌کان که‌مى پێداویستى و ده‌رمان رووده‌دات و بارودۆخه‌که له‌کۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێت. دهۆک: (70) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه، لەسلێمانی و هەولێر (40) ئامێر‌و هەڵەبجە (15) ئامێر‌و گەرمیان تەنیا (12) ئامێر. له‌دهۆک: (70) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه له‌سنورى پارێزگاى دهۆک (70) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه، به‌رپرسى راگه‌یاندنى ته‌ندروستى دهۆک هۆشدارى ده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌و تووشبووانه‌ى له‌ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن بچنه نه‌خۆشخانه‌کان که‌مى پێداویستى و ئامێرى هه‌ناسه‌دانیان ده‌بێت. هه‌مزه ره‌زیفى، به‌رپرسى راگه‌یاندنى ته‌ندروستى دهۆک، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «له‌ئێستادا که‌مى که‌ره‌سته و پێداویستى پزیشکیمان نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و تووشبووانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌کاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن بێنه ناو نه‌خۆشخانه‌کان بارودۆخه‌که خراپ ده‌بێت و که‌مى هه‌موو که‌ره‌سته و ده‌رمان و ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد رووده‌دات». وتیشی «ئێستا له‌ناو پارێزگاى دهۆک (70) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه، که‌ته‌رخانکراون بۆ تووشبووانى کۆرۆنا... زیاتر له (11) هه‌زار تووشبوو له‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌کانن که‌ره‌نتین کراون، بۆیه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌کان که‌م نیه، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه ده‌رمان و ئۆکسجین که‌مه‌و ده‌ستناکه‌وێت». له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌هاوکارى وڵاتانى جیهان و رێکخراوى مه‌ده‌نى و خه‌ڵکى خێرخواز چه‌ندین جار که‌ره‌سته و پێداویستى پزیشکى و ده‌رمان و ئامێر دابینکراوه، به‌ڵام له‌ئاستى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبوواندا نیه. گه‌رمیان: (12) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه له‌سنورى ئیدارەی گه‌رمیان (12) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه، به‌رپرسانى ته‌ندروستى جه‌خت له‌وه‌ده‌که‌نه‌وه له‌ئێستادا دۆخى ته‌ندروستى گه‌رمیان جێگیره‌و ژماره‌ى تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان که‌مى کردووه. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى گه‌رمیان، له‌لێدوانێکدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد (12) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد له‌ناو گه‌رمیاندا له‌نه‌خۆشخانه‌کانى تایبه‌ت به‌کۆرۆنا هه‌ن و وتى» بارودۆخى ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌ڕووى ڤایرۆسى کۆرۆناوه زۆر جێگیره‌و ئه‌و ژماره زۆره‌ى له‌ناوچه‌کانى دیکه تووش ده‌بن لاى ئێمه تووش نابن». وتیشى «له‌م کاته‌دا کێشه‌ى که‌مى ده‌رمان و ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکردمان نیه، چونکه نه‌خۆشمان زۆرزۆر که‌مه«. له‌پارێزگاى هه‌ولێر: (40) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه بژار مو‌سا، وته‌بێژى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئێمه تائێستا (40) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکردمان هه‌یه‌و به‌پێى پێویستى بۆ نه‌خۆشه‌کان به‌کارهاتووه«. له‌باره‌ى که‌مى ده‌رمان و خزمه‌تگوزارییه‌وه وتى «ئه‌وه‌ى تائێستا هه‌مان بووه به‌پێى پێویستى نه‌خۆش و تووشبووان بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و رێژه‌ى تووشبوون به‌رده‌وام به‌رزببێته‌وه ئه‌گه‌رى زۆره که‌مى ده‌رمان و ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکردمان هه‌بێت». له‌هه‌ڵه‌بجه: (15) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، (15بۆ16) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌کات که‌سانى خێرخواز زۆر هاوکاریان بوون و له‌ڕووى ماددییه‌وه هاوکاریى که‌رتى ته‌ندرستى هه‌ڵه‌بجه‌یان کردووه. ماوه‌ى رابردوو (500) ملیۆن دینار وه‌ک هاوکارى بۆ که‌رتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه ته‌رخانکرا. ئازاد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «له‌ئێستادا به‌هه‌وڵى حکومه‌ت و خێرخوازانى ناو هه‌ڵه‌بجه که‌مى که‌ره‌سته و ده‌رمانمان نیه بۆ تووشبووانى کۆرۆنا». پێشبینى کرد به‌هۆى «ئیهمال»ى خه‌ڵک له به‌ستنى ماسک و رێکاره خۆپارێزییه‌کان و مه‌وداى کۆمه‌ڵایه‌تى، ئه‌م پایزه‌و هاتنى که‌شوهه‌واى سارد نابێته وه‌رزێکى باش بۆ کۆرۆنا. وتیشی «خێرخوازانى هه‌ڵه‌بجه خۆیان هه‌ستیان به به‌رپرسیارێتى کردووه‌و هاوکارمان بوون بۆ کردنه‌وه‌ى به‌شى چڕى چاودێرى ورد‌و ئێستا له‌سه‌دا (40بۆ50)ی ئه‌وانه لەده‌ره‌وه‌ى سنورى هه‌ڵه‌بجه دێن و لێره چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن که‌ئه‌مه هه‌نگاوێکى گه‌وره‌یه بۆ شارى هه‌ڵه‌بجه«. تائێستا له‌که‌رکوک (17) هه‌زار که‌س تووشى کۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه (14) هه‌زارو (283) که‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌و (625) تووشبوو به‌ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که ته‌ندروستى که‌رکوک بڕیاریداوه له‌سبه‌ینێوه ژماره‌ى پشکنینه‌کانى کۆرۆنا له (350) پشکنینه‌وه زیاد بکات بۆ (600) پشکنینى رۆژانه. نه‌بیل بوشناق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى که‌رکوک، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» له‌ئێستادا (200) ئامێرى C-pap له‌نه‌خۆشخانه‌کانى که‌رکوک هه‌ن، جگه له‌نزیکه‌ى (60) ئامێرى تر‌ى هه‌ناسه‌دان.
هاوڵاتى، لاڤین مەحمود فاتمە هەموو رۆژ هەڵدەستێت و دەستدەکات بەکوڵاندنی ئەو ئاوەی کە سێ رۆژێک جارێک لەلایەن فەرمانگەی ئاوەوە پێیان دەدرێت، ئاوەکە لێڵ و زەردەو تام و ۆ بۆنی گۆڕاوە، تاکە رێگەچارەی فاتیمە کوڵاندنێتی بۆ پاکژکردنەوەی ئاوەکەو پاشان بۆ خواردنەوەی تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی بەکاریدێنێت. فاتمە رەزا تەمەن (٤٥) ساڵ دانیشتووی گەڕەکی تاڤگەیە لەسلێمانی باس لەخراپی ئاوەکەیان دەکات و دەڵێت «زۆر زەردو پیسەو ناچاری نەبێت بۆ هیچ شتێک بەکاریناهێنم، هەموو رۆژ ئاوەکە دەکوڵێنم تا لەو پیسییە پاک بێتەوە». بەوتەی ئەو ژنە لەگەڵ ئەوەی ئاوەکە رەنگی زەردە، بۆنێکی زۆر ناخۆشیشی هەیە، پێشتریش زۆر پاک نەبووە، بەڵام چەند مانگێک دەبێت زۆر زەردە. فاتیمە وتی «خۆم گورچیلەم تەواو نیە، جا ئەگەر ئەو ئاوەش بخۆم خراپتر ئەبم». ماوەی چەند هەفتەیەکە ئاوی چەند گەڕەکێکی سلێمانی گۆڕانکاری هاتووە بەسەر بۆن وتام و رەنگیدا، ئەگەرچی بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی دەڵێت بەهۆی شکاندنی بۆڕیەک بوو، ئێستا چارەسەرکراوە، بەڵام هاووڵاتیان هەر ناڕازیین لەپاکی ئاوەکە. پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیەکی ئامادەکردووە بۆ رێگریکردن لەشکاندنی بۆریەکانی ئاو بۆ ئەوەی کەسی سەرپێچیکەر سزا بدرێت و هێشتا دەنگی لسەر نەدراوە. پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن دووجۆر مەترسی لەسەر ئاو هەیە، دانەیەکی توشبوونیەتی بەمیکرۆبی و بەکتریا و بەکارهێنەر نەخۆش دەخەن، بەڵام دانەیەکی تری بەکارهێنانی ئاوی دەبەیە بەشێوەی نازانستی کە گۆڕانی کیمیایی بەسەردا دێنێت و نەخۆشی مەترسیدار دروستدەکات. سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی لەلێدوانێکیدا بە هاوڵاتى وت « ئاو هیچ پیس نەبووە، ئەوە هەمووی درۆیەکی مەبەستدارە، ئەگەر ئاو پیس بووە بۆ دەیخۆنەوە، هیچ خەڵکێک هەبووە کە بەهۆی ئاوەوە نەخۆشی لەماڵەکەی بڵاوبووبێتەوە»؟. وتیشی «ئاو پیس نەبووە، تەنها لەهەندێک رۆژدا ماوەیەک بوو بەهۆی شکاندنی بۆریەکەوە ئاوەکە رەنگی زەرد بوو و زەردیەکەشی نەماوە، ئەمە لەچەند هەفتەی پێشوو، بەڵام ئێستا هەفتەیک بۆ (١٠) رۆژ دەبێت هیچ کێشەیکمان نەبووە نە لەڕەنگ و نە لەپیسبوون». ئەوەش لەکاتێکدایە کە هاووڵاتیانی هەندێک لەو گەڕەکانە ئاوەکەیان پیشانی پەیامنێری -دا، رەنگی گۆڕابوو. ئەو گەڕەکانەش کە گلەییان هەیە، گەڕەکەکانی تاڤگە، سەروەری، کانی کوردە، راپەڕین، کانی سپیکەن. بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی وتی «هەر کەسێک کێشەی هەیە با بێتە بەڕێوەبەرایەتی ئاو بەدواداچوونی بۆ بکەین و لەڕووی کوالێتی ئاوەوە هیچ کێشەیەکمان نیە، ئێمە فلتەری ئاوەکان دەکەین و بەکوالێتی باش ئاوەکە دەدرێت بە هاووڵاتیان». ئەگەرچی فاتیمە ئاوەکە دەکوڵێنێت و پاشان بەکاریدێنێت، بەڵام کەسانێکی تر هەن بڕیارێکی تردەدەن، ئەویش کڕینی ئاوە. نەبوونی ئاوی خاوێن وای لە سەرکەوت کردووە بەردەوام ئاو بکڕێت، سەرکەوت عەبدوڵا، تەمەن (٣٤) ساڵ لە گەڕەکی کانی کوردە بۆ وتی « مانگ زیاترە من ئاوی گشتی بەکارناهێنم و ئاو دەکڕین بۆ خواردنەوە، کاتێک ئەو ئاوە زەردە دەبینم ناتوانم بیخۆمەوە، وا خۆشم خواردمەوە منداڵەکانم ناسکن و تووشی نەخۆشی دەبن». هەروەها وتی «زۆربەی نەخۆشی ئێستا بەهۆی ئاوی پیسەوەیە، چونکە مرۆڤ بەردەوام رۆژانە بەکاریدەهێنێت، ئەو ئاوەی ئێستا وەک ژەنگاو وایە هەم رەنگی، هەم تامی». وتیشی» ئاوێک ئەگەر پاک بێت رەنگی زەرد نابێت، هەوڵیشمداوە لەگەڵ خەڵکی گەڕەک بچین بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاو بزانین کێشەکە لە چیدایە، بەڵام کەس کاتی نیە، زۆربەی ماڵەکانیش ئەو ئاوە پیسە دەخۆنەوە.» سلێمانی لە سێ سەرچاوەوە ئاوی بۆ دابیندەکرێت، کە بریتین لە هێڵی دوکان یەک و هێڵی دوکان دوو لەگەڵ پرۆژەی ئاوی سەرچنار، پرۆژەکانی دوکان یەک و دوکان دوو زیاتر ئاوی دەوروبەری سلێمانی دابیندەکەن، بەڵام ناوەندی سلێمانی لەپرۆژەی ئاوی سەرچنارەوە ئاوی بۆ دابیندەکرێت. بەبڕوای پسپۆڕانی تەندروستی، پیسبوونی ئاو مەترسی تەندروستی هەیە لەسەر بەکارهێنانی، بەتایبەتی ئەگەر ماددەی تری تێکەڵ بێت. د.بینایی کامەران، پسپۆری زانستی خۆراک، سەبارەت بەمەترسیەکانی ئاوی پیس بە هاوڵاتى وت «دوو جۆر پیسبوونی ئاومان هەیە، پیسبوونی میکرۆبی ئەو میکرۆبانەی کە بەکتریان یاخود ڤایرۆسن یان کەڕون کە هێلکەکەیان یان خۆیان لەگەڵ ئاوەکە دەژین، کەئاوێکی سەرچاوەیەکی پیس بێت و رۆشتوو نەبێت، بەپێی پێویست کلۆرو ماددەی پاکژکەرەوەی تێنەکرێت، ئەوەیان بۆ تێکچونی هەرس و ژەهراویبون خراپە». باسی لەوەشکرد، لەم حاڵەتەدا ئەو کەسە کە ئەو ئاوە دەخواتەوە تووشی هەوکردنی ریخۆڵەو گەدە دەبێت، وتی «لەوانەیە تووشی سکچون و رشانەوە بێت، لەوانەیە وایلێبکات هەستی تێکبچێت و بێهێز بێت و بەهای خۆراکی خواردنەکان هەزم نەکات، یان جار جار سکچوونی هەبیت». د.بینایی ئەوەشی روونکردەوە پیسبوونێکی تری ئاو هەیە بەماددەی کیمیایی، ئەوانیش ئەو ئاوانەی کە لە دەبە پلاستیکییەکاندان، وتی «ئەم جۆرەیان بەکیمیایی ناودەبرێت، ئەمەیان خەتەرترە، ئەمەیان تۆ هەست بە نیشانە ناکەیت، بەپێی کات تووشی نەخۆشیەکی خراپ دەبیت، ئەو پلاستیکانە عادەتەن هەندێکیان کە ریسایکل ئەکرێن ماددەکانیان تێکەڵ بەو ئاوە دەبێت بەتایبەت ئەگەر تیشکی خۆر یان پلەی گەرمی بەرز بێت کە ئەو ئاوەی تیاهەڵدەگیرێت، ئەو دەبە پلاستیکە هەندێک کانزای قورسیی تیادایە کەخۆی بۆ لەشی مرۆڤ ژەهراوییە، بەڵام تێکەڵ بە ئاوەکە دەکرێت و لەگەڵ ئاوەکەیە دەخورێتەوە وەک کانزای کرۆم، جیوەو چەندین جۆری تری کانزا کە بەو رێژەیە زۆر خراپە بەتایبەتی بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە، بۆ مێشک، بۆ نەزۆکی، بۆ منداڵ و بۆ ئۆتیزم». هەروەها وتیشی «ماددەی پلاستیکیش خۆی ماددەیەکە هۆرمۆنی تیادایەو لەهۆرمۆنی هێلکەدان دەچێت کە زۆر بەهێزە، ئەمەش وادەکات کێشەی هۆرمۆنی دروست دەکات کە تێکەڵ بە ئاوەکە دەبێت، کە مادەیەک هەیە لەپلاستیک پێی دەوترێت EPA ژەهراوییە بۆ ناو ئاو، ئەو ئاوە پلاستیکیەی خۆشمان پێش ئەوەی بچێتە دوکانەکان لەشوێنێکی رووناک بێت و تیشکی خۆری لێبدات ئەو مادەیە تێکەڵی ناو ئاوەکە دەبێت، ئەمە بەپێی کات کە دەیخۆیتەوە کۆدەبێتەوە لە لەش و کاریگەری زۆر خراپی دەبێت لەسەر دروسبوونی هەموو کێشە هۆرمۆنییەکان و هەتا شێرپەنجەش، باشترین رێگا ئەوەیە ئاوی سەرچاوەیەک بخورێتەوە کە میکرۆبی تیادا نەبێت». خراپبوونی ئاوی خواردنەوەو دووبارەبوونەی وایکردووە کە پرۆژەیاسایەک لەپەرلەمانی کوردستان ئامادە بکرێت تایبەت بەتۆڕو بنچینەکانی ئاووئاوەڕۆ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە شکاندنی بۆریەکانی ئاو لەلایەن ئەو کەسانەی کە بەناوی پڕۆژەوە تێکیدەدەن و زەرەر بەئاوی ماڵان دەگەیەنێت. لوقمان وەردی، سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار بە هاوڵاتى وت «تۆڕەکانی ئاووئاوەڕۆ لەهەرێمی کوردستان پارێزراو نین، هەتا ئێستاش بۆشایی یاساییمان هەیە لەبواری پاراستنی تۆڕ‌و سەرچاوەکانی ئاو، ئەوەی ئێمە تێبینی دەکەین لەزۆربەی شوێنەکان زیادەڕۆیی دەکرێتە سەر تۆڕەکانی ئاو‌و ئاوەڕۆو زۆرێک لەو شوێنانە گرفتی ئاو بۆ هاووڵاتیان دروستدەکات». وتیشی «ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک زیادەڕۆیی دەکەنە سەر ئاو، ئەمەش وادەکات بەشێکی زۆری ئاو بەفیڕۆ بچێت، یاخود کەسێک زیان دەگەیەنێت بەیەکێک لەتۆڕو شەبەکانی ئاو‌و هیچ سزایەک نەبوو تاکو ئێستا بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاو پەنای بۆ بەرن، تاکو رووبەڕووی سزای بکەنەوە». باسی لەوەشکرد لە ئەنجامی بوونی ئەم کەموکورتییە پرۆژە یاساکە لەهەرێمی کوردستان نووسراوە. پرۆژەکە لە (٢٥) ماددە پێکدێت و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، هەروەها سزای دیاریکردووە بە پێبژاردن لە (٢٥٠) هەزار دینار زیاتر سزایی عێراقییە تاکو (٥٠) ملیۆن دینار. ئەوەش بەپێی ئەو زیادەڕەوو تاوانەی بەرامبەر تۆڕەکانی ئاو‌و شەبەکەکان دەکرێت و پێبژاردنەکە دیاریدەکرێت.
هاوڵاتى، کاکەلاو عەبدوڵا «تاکە شت کە دەکرێت بەسەرۆکی وڵاتێکی بڵێیت کە بەم جۆرە مامەڵە لەگەڵ ملیۆنەها کۆمەڵگەی جیاوازی ئایینی بکات، ئەوەیە پێی بڵێیت پشکنینی دەروونی ئەنجامبدات. ماکرۆن پێویستی بەچارەسەری دەروونی هەیە»، ئەمە وتەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیایە لەهەفتەی رابردوو لەوتارێکی تەلەفزیۆنیدا. وتەکانی ئەردۆغان وەڵامدانەوەی ئەو کەمپینەی ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی ئیسلامی لەفەرەنسا و بەرگریکردنی لەئازادی رادەڕبڕین. بەرپرسانی فەرەنسا وتەکانی ئەردۆغانیان بە «قبوڵنەکراو» و «زیادەڕەوی» لەقەڵەمدا لەکاتێکدا تورکیا داوای بایکۆتکردنی بەرهەمی فەرەنسی کرد. بەربەرەکانێ تووندەکەی پاریس-ئەنقەرە دوای ئەوە دێت فەرەنسا بەچەند هێرشێکی تیرۆریستی لەلایەن تۆمەتبارانی توندڕەوی ئیسلامی شۆککراوە، دوو هەفتە لەمەوبەر سامیۆل پاتی مامۆستایەکی مێژوو، لەلایەن موسوڵمانێکی گەنجی چیچانییەوە سەربڕدرا. پێشتر پاتی چەند کاریکاتێرێکی گۆڤاری چارلی ئیبدۆی نیشانی پۆلەکەی دابوو لەسەر پێغەمبەر موحەممەد، چەند ئەندامێکی گۆڤارەکە لەساڵی ٢٠١٥ تیرۆرکران لەلایەن چەند توندرەوێکی ئیسلامییەوە دوای بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرەکان. بەم دواییانەش لەپێنجشەممەی رابردوودا سێ کەس لەشاری نیس کوژران کە بەکارێکی تری توندڕەوی ئیسلامی لەقەڵەمدرا. تەنانەت پێش ئەم رووداوانەش، هەردوو سەرۆکەکە چەندین جار دژایەتی یەکتریان کردووە لەسەر ململانێکانی لیبیا، سوریا، هەروەها ناگۆرنۆ قەرەباغ لەنێوان ئەرمینیا-ئازربایجان، هەروەها دژایەتییە توندەکەی نێوان یۆنان و تورکیا لەسەر مافی دەرهێنانی گازی سروشتی لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست. هەندێک لەشیکەرەوان پێیانوایە گرژییەکەی نیوان ماکرۆن و ئەردۆغان تەنها «سیاسییە». «بەزۆرێک لەشێوەکان، هەست دەکەم ماکرۆن و ئەردۆغان دوژمنایەتییەکی نایابیان لە یەکتریدا دۆزیوەتەوە»، ئەسلی ئەیدینتاباس، توێژەر لەناوەندی توێژینەوەی ئەنجومەنی ئەوروپی بۆ پەیوەدندی دەرەکی، ئەمەی بە رۆژنامەی تایمزی بەریتانی راگەیاند. ئەوەی تێبینی دەکرێت لەلێدوانەکانی هەردوولا ئەوەیە ئەردۆغان بەشێوەیەکی شەخسی لێدوانەکانی دەدات لەدژی ماکرۆن. برونۆ تێرترایس، جێگری بەڕێوبەری ناوەندی توێژینەوەی ستراتیجی لەپاریس پێیوایە بەربەستەکانی بەردەم ئەردۆغان، لەوانە داڕووخانی ئابووری وڵاتەکەی، وا دەکات دوژمنێکی دەرەکی لەڕووی سیاسییەوە بەسوود بێت. «دەکەوینە هەڵەوە ئەگەر هەردووکیان بە یەکسان لەقەڵەم بدەین، ماوەی ساڵێکە ئەردۆغان بەشێوەیەکی شەخسی هێرش دەکاتەسەر ماکرۆن... ئەمە پێچەوانەکەی راست نییە. بەڕوونی دیارە ئەردۆغان لەسەر شەپۆلێکی پۆپۆلیستی-ناسیۆنالیستی هەنگاو دەنێت و ماکرۆن بەکاردەهێنێت وەک توورەکەی بۆکس لێدان»، تێرترایس ئەمەی بە NBC Newsی ئەمریکی وت. لەچوارشەممەی رابردوودا گرژییەکان زیاتر قوڵبوونەوە کاتێک گۆڤاری چارلی ئیبدۆ کارکاتێرێکی لەسەر سەرۆکی تورکیا بڵاوکردەوە کە تێیدا لەسەر کورسییەک ماددەی کحولی دەخواتەوەو خزمەتکارەکەی ئافرەتێکە کە دواوەی رووتە. ئەردۆغان ئیدانەی گۆڤارەکەی کرد‌و و بە کارێکی دوژمنکارانەی دژی موسوڵمانان وەسف کرد‌و رایگەیاند ئەوە نیشانەی ئەوەیە چۆن ئیسلامۆفۆبیا «وەک شێرپەنجە تەشەنە دەستێنێت، بەتایبەتی لەناو ئەوانەی ئەوروپا بەڕێوە دەبەن». «ئازار‌و ناڕەحەتیم بەهۆی ئەوەوە نییە هێرش کراوەتەسەرم، بەڵکو لەبەر ئەوەیە هەمان میدیا سەرچاوەی بێڕێزییە بەرامبەر پێغەمبەرەکەمان کە لەژیانی خۆمان زیاتر ئازیزترە»، ئەردۆغان وای وت. لەکاتێکدا هەندێک سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن پشتگیری ئەردۆغانیان کرد بەوتنی ئەوەی کاریکاتێرەکە بێڕیزیکردن بوو بەرامبەر تورکیا، بەڵام یەکێک لە هاوپەیمانە پێشووەکانی رایگەیاند سەرۆک دەیەوێت رای گشتی بەلاڕێدا بەرێت لەمەڕ گرفتە ئابورییەکان و کێشە گرنگەکانی تری وڵاتەکە. «دوای (٤٨) کاتژمێر هەمووی لەبیر دەکرێت. هەرکاتێک ئەجێندای ناوخۆیی گیربخوات، ئەوان لەم جۆرە ئاراستە گۆڕینە ئەنجام دەدەن»، عەلی باباجان ئەمەی بە رۆژنامەی کەراری تورکی وت کە جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشوو بوو، لە ئەردۆغان جیابووەوە بۆ دروستکردنی پارتی تایبەت بەخۆی لە بەهاری ئەمساڵدا. حکومەتی تورکیا بەدەست دابەزینی لیرەوە دەناڵێنێت. لە دووشەممەی رابردوودا لیرەی تورکی بۆ کەمترین ئاستی دابەزی لەمێژوویدا بەرامبەر دۆلار بەجۆرێک گەیشتە (٨.١٥) لەبەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکی. لەلایەکی ترەوە شیکەرەوان پێیانوایە میدیای تورکیا رۆڵێکی خراپی بینیوە لەگواستنەوەی رووداوەکاندا بۆ پشتیوانانی ئەردۆغان لەتورکیا، کە پڕوپاگەندەی ناسیۆنالیستیان دەرخواد دەدرێت لەلایەن ئۆرگانەکانی حکومەتەوە، ئەم رووبەڕوبوونەوەیە لەگەڵ فەرەنسا تەنها بەشێکە لە زنجیرە «بێڕێزییەکان» لەلایەن دوژمنەکانی تورکیا لە دەرەوەو دەبێت تۆڵە بسەنرێتەوە. «خەڵک پێیان دەوترێت سەرۆکی فەرەنسا بێڕێزی بەو شتانە دەکات کە لای ئێمە پیرۆزەو نیشتمانپەروەرترین و راستترین کار ئەوەیە ئێمەش لێیان توڕە بین»، سەلیم کۆرو، شیکەرەوە لەناوەندی توێژینەوەی سیاسەتی ئابوری لەئەنقەرە ئەمەی بە رۆژنامەی تایمز وت. ژۆن مارکاو، سەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەزانکۆی پۆ گرینۆبڵی فەرەنسی، پێیوایە میدیای تورکی رۆڵی هەبووە لە توانای ئەردۆغان بۆ ئاراستەکەردنی ناکۆکییەکانی لەگەڵ ماکرۆن. «ئەردۆغان سوود لەو راستییە دەبینێت کە میدیای زمانی تورکی زۆر کەم گرنگییان داوە بە سەربڕینی مامۆستاکە. بەواتایەکی تر هۆکاری پشت پێوەرە نوێیەکانی ماکرۆن بۆ رووبەڕووبونەوەی توندڕەوی ئیسلامی. دەرهێنانی پێوەرە نوێیەکان لەسیاقی خۆیان ئاسانتری دەکات بۆ ئەردۆغان تا ماکرۆن وەک کەسێکی شێت بناسێنێت»، مارکاو ئەمەی بە رۆژنامەی دەچ ویڵی ئەڵمانی وت. لەسەرەتای مانگی رابردوو ئیمانیۆل ماکرۆن لەوتارێکیدا رایگەیاند ئیسلام « لە قەیراندایە لەهەموو جیهاندا»و پلانی خۆی راگەیاند بۆ «چاکسازی ئیسلامی» تا زیاتر بگونجێت لەگەڵ بەها کۆماری و سیکۆریزمییەکانی وڵاتەکەیدا. دوای تیرۆرکردنی مامۆستاکەش، ماکرۆن وتی کە «پاشگەزنابنەوە» و بەردەوام دەبن لە بڵاوکردنەوەی کاریکاتێر، ئەمەش تووڕەیی جیهانی ئیسلامی بەدوای خۆیدا هێناو لەچەندین وڵات بایکۆتی شتومەکی فەرەنسی راگەیاندراو خۆپیشاندان دژی ماکرۆن و بێڕیزیکردن بە پێغەمبەری ئسیلام ئەنجامدرا. «پێموایە ئەو کاردانەوانە ئەنجامی بەدرۆکردن و شێواندنی قسەکانی من بوون، چونکە خەڵک وا تێگەیشتوون من پشتگیریم لەو کاریکاتێرانە کردووە»، ماکرۆن لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری ئەمەی وت کە شەممەی رابردوو بڵاوکرایەوە. بەربەرەکانێ و پێکدادانی ئەم دوو سەرۆکە رەنگە سوودی بۆ ماکرۆنیش هەبێت. «وادیارە [ئەم پێکدادانە] یارمەتیدەری سەرۆکی فەرەنساش بێت. هەردوو سەرکردەکە لەوە تێدەگەن دەستکەوتێک هەیە بەدەستی بهێنن بۆ پاشخانی خۆیان، ماکرۆن هێندەی ئەردۆغان لەوە تێدەگات»، کۆرو وای وت. ماکرۆن بۆ رازیکردن و بەدەستهێنانی دەنگ لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٢ دەیەوێت وەک کەسێکی تووند خۆی دەربخات دژی ئەردۆغان لە ناوخۆی فەرەنسا لەکاتێکدا ئەردۆغانیش لەم نێوەندەدا جەماوەری ناوخۆ بۆ لای خۆی رادەکێشێت. «ئەردۆغان بەنزین بە ئاگری ناسیۆنالیستیدا دەکات و ماکرۆنیش دەیەوێت جەخت بکاتەوە لەسەر ترسی فەرەنسییەکان بەرامبەر ئیسلامیزم و تاوان تا دەنگدەرانی راستڕەو لەخۆی رازی بکات لەپێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ٢٠٢٢دا»، دیدیەر بلیۆن، جێگری بەڕێوبەری پەیمانگەی فەرەنسی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و ستراتیجی ئەمەی بە دەچ ویڵی وت. لەلایەکی ترەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، شەڕ دژی ماکرۆن وا لە ئەردۆغان دەکات خۆی وەک دەنگی جیهانی ئیسلامی دەربخات، لەکاتێکدا زۆرێک لەسەرکردە موسوڵمانەکان سوورن لەسەر دوورکەوتنەوە لە ناکۆکی لەگەڵ رۆژئاوادا لەسەر سیکۆلاریزم و ئازادی رادەربڕین. «ئەمە هەلێکی زێڕینە بۆ ئەردۆغان تا بێتە پێشەوەو وەک پارێزگاری ئیسلام و سەرکردەی سوونی لەجیهانی عەرەبیدا خۆی دەربخات و بۆ ماکرۆنیش [ئەم هەلە بوونی هەیە] تا بتوانێت هەژموونی خۆی زیاتر بکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا»، ئەیدنتاباس وای وت. هەندێک پێیانوایە سەرکردەی تری جیهانی سووکایەتی بە موسوڵمانان دەکەن و موسوڵمان دەکوژن، بەڵام ئەردۆغان تەنها ئەم شەڕەی لەگەڵ ماکرۆن دەستپێکردووە. «[ئەردۆغان] هەر بەڕاستی پێیوایە بەو قسانەی ماکرۆن بێڕێزی پێکراوەو بڕوای وایە بێڕێزی کردنە بەرامبەر موسوڵمانان، بەڵام بەشیوەیەکی ستراتیجی ئەو ئەم ساتەی هەڵبژاردووە تا بڵێت بێڕێزیم پێکراوە. ترەمپ زۆرجار لەملاولا شتی زۆر خراپ بە موسوڵمانان دەڵێت. پوتن موسوڵمانان لە سوریا دەکوژێت و چینیش دەستگیریان دەکات، بەڵام ئەو بڕیاریداوە ئەم هێرشە بکات لەم کاتەدا»، دیپلۆماتکارێکی خانەنشین ئەمەی بە تایمز وت. سینان ئۆڵگن، بەڕێوبەری ناوەندی تووێژینەوەی ئابوری و سیاسەتی دەرەوە لە ئەستەنبوڵ پێیوایە ناکۆکی تورکی-فەرەنسی کاریگەرییەکی درێژخایەنی دەبێت. «ئەم ناکۆکییە لێکترازانی شارستانیەتی نێوان تورکیا‌و رۆژئاوا فراوانتر دەکات، کە لەئیسلامۆفۆبیاوە سەرچاوەی گرتووە. گرژی لەنێوان ئەوانەی پشتگیری ئازادی رادەڕبرین دەکەن و ئەوانەی دەیانەوێت پارێزگاری لەبەها ئایینییەکان بکەن زیاتر قووڵ دەبێتەوە»، ئۆڵگن ئەمەی بە دەچ ویڵی وت.
هاوڵاتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستیکردووە بە مامەڵەی ئامادەکردنی هەڵبژاردنە پەرلەمانیە پێشوەختەکان کەبڕیارە حوزەیرانی 2021 ئەنجامبدرێن، بەرپرسێکی هەڵبژاردن چوارشەممە (28ی تشرینی یەکەم) بەدیارونای وت. هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بەتایبەتی بۆ عێراق گرنگن، کە لەتشرینی یەکەمی رابردووەوه خۆپیشاندانی زۆری تێدا بووە دژی گەندەڵی و کرده‌وه‌کانی میلیشیاکانی سەر بەئێران. پەرلەمانی عێراق پڕە لەهاوپەیمانێتی هاوسۆزی ئێران کەدژی چاکسازییە سیاسییەکانن، چونکە دەیانەوێت دڵنیابن لەوەی ئامادەییەکی بەهێزیان ده‌بێت لەپەرلەمانی داهاتوودا، سەرەڕای ناڕەزایی فراوانبووی جەماوەری له‌پێشێلکاریەکانیان کە سوود به‌ئێران ده‌گه‌یه‌نن، لەسەر حسابی عێراق. وتەبێژی کۆمسیۆنه‌که، جومانە غولای وتی کۆمسیۆن دەستیکردووە بە رێکارەکانی ئامادەکاری بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن، سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی دەبێتەوە. باسی لەوەشکرد لەنێو ئەمانەدا نەبوونی پشتیوانی دارایی، بەربەستەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-19) و ئەو راستییەی کە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن تەواو نەبووە. پەرلەمانی عێراق پلانی دانا بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێک بۆ دەرکردنی ڤێرژنێکی هەموارکراوی یاسایەکی نوێی هەڵبژاردن کە وڵاتەکە دابەشدەکات بۆ چەندین یەکەی هەڵبژاردن، لەجیاتی یەک یەکە. وەک بەشێک لەئامادەکارییەکان، ناوەندەکانی تۆماری هەڵبژاردن لەبەغدا و پارێزگاکانی دیکە دەرگاکانیان دەکەنەوە لە رۆژانی پشووی هەفتەو پشووە فەرمیەکاندا بۆ پێشوازیکردن لە دەنگدەران کەهەوڵدەدەن کارتی دەنگدانی (بایۆمەتری)یان نوێبکەنەوە. کارتە نوێکان وێنەیه‌کی که‌سه‌که و (10) پەنجەمۆر له‌خۆده‌گرن. غولای وتی «ناوەندەکان کارتە نوێکان بۆ ئەو کەسانەش دەردەکەن کە کارتەکانیان تێکچووه یان ونبوون و وتیشی تێچووی نوێکردنەوە لەئێستادا وەرناگیرێت.» وتیشی «ناوەندەکانی کۆمسیۆن دەستیانکردووە بە تۆمارکردنی ئەو دەنگدەرە نوێیانەی بەمدواییانە گەیشتونەتە تەمەنی دەنگدان (ئه‌وانه‌ی 2001 و 2002 لەدایکبوون) لەگەڵ خەڵکانی ئاوارە». هه‌روه‌ها وتی «تیمە گەڕۆکەکان نێردراون بۆ دەزگا فەرمییەکان و گەڕەکەکان بۆ تەواوکردنی تۆمار‌و نوێکردنەوەی کارتەکانی ئەو کەسانەی ناتوانن سەردانی ناوەندەکان بکەن. لەنێو ئەوانەدا کەسانی نەخۆش و کەمئەندام و به‌ته‌مه‌نان». (26 ) ملیۆن کەس مافی ده‌نگدانیان هه‌یه کۆمسیۆنەکە تائێستا داوای (300) قەوارەی پێگەیشتووە کە دەیانەوێت خۆیان بپاڵێون بۆ هەڵبژاردنی نوێ و (72) قەوارەی دیکەش لەئێستادا لە پرۆسەی خۆتۆمارکردندان. غولای وتی «کۆمسیۆنی هەڵبژاردن مەبەستێتی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی بکات کە تایبەتمەندە لە تەکنەلۆژیای یاریدەدەری کۆمپیوتەری بۆ دەنگدان و ژماردنی دەنگەکان». هەروەها وتی «لیژنەیەکی تەکنیکی پێکهاتوو لەنوێنەری وەزارەت و رێکخراوە پەیوەندیدارەکان، بەرپرس دەبن لە چاودێریکردنی کارەکانی کۆمپانیاکە و دڵنیاییدان لەوەی پێوەرەکانی راستگۆیی و وردێتی و شەفافیەت لەپرۆسەی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا پارێزراو ده‌بن.» وتیشی کۆمسیۆنەکە «چەندین هەوڵیشی بەگەڕخستووە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری جەماوەری دەربارەی گرنگیی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا». هەڵمەته‌که‌ی هۆشیاری جەماوەری پۆستەرو ڤیدیۆ له‌خۆده‌گرێت و ناوەندی کۆمسیۆن هەماهەنگی دەکات لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندیەکان بۆ ناردنی زانیاری بە نامە بۆ مۆبایلی دەنگدەران و بۆ گەشەدان بە بەرنامەیەکی خۆڕایی کە رێبدات بەدەنگدەران بەدوای دۆخی کارتی دەنگدانەکانیاندا بچن. لایەنەکانی سەر بەئێران هەڕەشە لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق دەکەن پسپۆڕان هۆشداریدەدەن لەوەی میلیشیاکانی سەربەئێران بەئاسانی دەستبەرداری رووکاری سیاسیی خۆیان نابن کە رێیانپێدەدات دەستتێوەردان لەکاروباری ناوخۆی عێراقدا بکەن. عێراقیەکان بەهیوان هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی داهاتوو نەخشەی سیاسی لەوڵاتەکەیاندا بگۆڕێت بەجڵەوکردنی نفوزی لایەنەکانی سەر بەئێران. ئەو خۆپیشاندانە جەماوەریانەی لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا دەستیانپێکرد دژی گەندەڵی و کرده‌وه‌کانی میلیشیاکان بوونەتە هۆی تووڕەییه‌کی جەماوەریی زۆر کەدەکرێت ببنەهۆی له‌ده‌ستدانی ده‌نگ بۆ ئەو لایەنانە. به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، سەرەکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی لەوتارێکیدا بۆ خه‌ڵکی وڵاته‌که لە 24ی تشرینی یەکەم وتی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی حوزەیرانی 2021، کە له‌ئه‌نجامی وەڵامدانەوەی داواکانی خۆپیشاندەراندا هاته‌پێشه‌وه، ئەنجامدەدرێن. پەرلەمانی عێراق پڕە لەلایەنەکانی سەربەئێران کە دژی چاکسازیی سیاسیی بەرچاون، لەکاتێکدا مشت‌ومڕ لەسەر یاسایەکی نوێی هەڵبژاردن دەکرێت. پیاوی باڵای ئاینی شیعەی عێراق عەلی سیستانی پشتیوانی له‌هەڵبژاردنە پێشوەختەکان کرد‌و هانی عێراقیەکانی دا بۆ بەشداریکردنێکی به‌رفراوان تێیاندا. هۆشداریشی دا لەوەی دواخستنی هەڵبژاردنەکان یاخود ئەنجامدانیان بەبێ دابینکردنی دۆخی گونجاو بۆ دڵنیابوون لەسەرکەوتنیان «کێشەکانی وڵاتەکە قوڵتر دەکاتەوە». ئاستەنگ بۆ دەسەڵاتی دەوڵەت مامۆستای پەیوەندییە ئابورییەکان لەزانکۆی عێراقیە، عەبدولڕەحمان مەشهەدانی وتی خۆپیشاندانەکان دەریانخست کە لایەن و میلیشیاکانی سەربەئێران «هیچ پشتیوانییەکی جەماوەرییان نییە». وتی «توڕەیی جەماوەریی زیاد دەکات دژی پێشێلکارییەکانی ئەم گروپانەو دەکرێت ئەمە سەربکێشێت بەزیانی ئەو لایەنانەی هاوپەیمانی ئێرانن لەڕووی دەستڕاگەیشتنه‌وه بەنوێنەرایەتی لە پرۆسەی سیاسیی‌دا». مەشهەدانی وتی «گۆڕانکاری لەدیمەنی سیاسیی عێراقیشدا پەیوەستە بەدابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ هەڵبژاردن کە ئازادبێت لە نفوزی گروپە چەکدارەکان». وتیشی «ئەمە ئاستەنگێکی سەرەکییە بۆ حکومەت، چونکە گروپەکانی سەر بەئێران چەکی نایاساییان پێیە و «شەرم ناکەن لە ئەنجامدانی هەر کارێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان». پسپۆڕان دەڵێن دەسەڵاتی سیاسیی پارە و چەکی ده‌ست گروپەکانی سەر بەئێران بوونەتە هەڕەشەیەکی جددی و گروپەکان دەکرێت نفوزیان بەکاربهێنن لەپرۆسەی سیاسیی‌دا، وەک لە هەڵبژاردنەکانی 2018 ئەنجامیاندا. توێژەری کاروباری سیاسی و پسپۆڕی سەربازی، ئەیاد توفان بە دیارونای وت: « لەڕێی کردەکانیانەوە، بەردەوام هەوڵیانداوە لەبایەخی هێزی یاسا کەمبکەنەوە، لە رۆڵی هیزە ئەمنی و دەزگا فەرمییەکان بدەن و زیانبده‌ن لەئاسایش و بەرژەوەندیی عێراقیەکان. وتی هەروەها هەڕەشە لەئاشتی مەدەنیی عێراق دەکەن و ئاماژەیکرد بەسووتاندنی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغدا، دوای ئەوەی سەرکردەیەکی حزبەکە، هۆشیار زێباری، داوای ئەوەی کرد میلیشیاکان لەناوچەی سەوز دەربکرێن. توفان وتی میلیشیاکان «بەئاسانی دەستبەرداری رووکاری سیاسی خۆیان نابن بۆ دەستتێوەردان لە پرۆسەی دروستکردنی بڕیاری نیشتمانی و پاراستنی نفوزی خۆیاندا بەمەبەستی خزمەتکردن بەپرۆژەی ئێران». هۆشدارییدا لەوەی رەنگە هەوڵبدەن دۆخی ئەمنی بشێوێنن پێش هەڵبژاردنەکان. پرۆسەیه‌کی سیاسیی نوێ گروپەکانی دڵسۆزی ئێران، لەنێویاندا عەسائیب ئەهل حەق بەسەرکردایەتی قەیس خەزعەلی و رێکخراوی بەدر، لەئێستادا بەشێکن لەهاوپەیمانێتی فەتح، که فراکسیۆنێکی پەرلەمانییە. پسپۆڕی بواری ئاسایش، مەجید قەیسی وتی «ئەم گروپانە نفوزیان بەکاردەهێنن بۆ دڵنیابوون لەوەی ئامادەییەکی بەهێزیان ده‌بێت لەپەرلەمانی داهاتوودا». وتیشی «دەستیانکردووە بە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکان بەگۆڕینی سەرکردە سەربازییەکانیان بە سەرکردەی سیاسی، بەڵام سەرەڕای ئەمە، ژمارەی کورسییە پەرلەمانیەکانی ئەم میلیشیایانە دەکرێت لە (47) کورسییەوە ببنە (10 بۆ 12) کورسی». هەروەها وتی «بۆئەوەی ئەمە رووبدات، دەوڵەت دەبێت چەند هەنگاوێک بنێت بۆ سنووردارکردنی بوونی چەک، جێبەجێکردنی یاسایەکی روون و دادپەروەردانەی هەڵبژاردن و لەهەمووی گرنگتر، تەواوکردنی رێژەی دیاریکراوی دادگای فیدراڵی». وتیشی «گوڕی جەماوەری کە هەژموونی ئەم میلیشیایانە رەتدەکاتەوە، گرنگییەکی زۆری هەیە لە بەرهەمهێنانی پرۆسەیەکی سیاسی و دیموکراتیی نوێ لەعێراقدا».
