شاناز حه‌سه‌ن له‌هه‌رێمى کوردستاندا دووباره تووشبوونهوهى هاوڵاتیان به‌کۆرۆنا ژماره‌ى زیادده‌کات و له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان زۆر که‌س باس له‌سێ جار تووشبونهوهى به‌کۆرۆنا ده‌کات. دواى زیاتر لە (10) مانگ له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌وڵاتانى جیهانداو ھەشت مانگ لەبڵاوبوونەوەی لەھەرێمی کوردستان ژماەیەک توشبوو بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دووباره تووشبوونەتەوە. پسپۆرێکى نه‌خۆشییه گوازراوهکانیش جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه سێ جار تووشبوون به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا هه‌ر بوونى نیه‌و ئه‌و حاڵه‌تانه به‌دووباره تووشبوو هه‌ژمار ده‌کرێن که‌دواى سێ مانگ لهچاکبوونهوهى که‌سه‌که دووباره تووشى کۆرۆنا ببێته‌وه‌و نیشانەکانیان تێدا دەرکەوێتەوە. نه‌ورۆز عوسمان، لێپرسراوى کۆنتڕۆڵکردنى نه‌خۆشییه گوازراوه‌کان لهبهڕێوهبهرایهتى خۆپاراستنى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به ھاوڵاتی وت «ناتوانین بڵێین ئه‌و که‌سانه یه‌کسه‌ر دووباره تووشبوونه‌وه، چونکه دووباره تووشبوونه‌وه به‌که‌سێک ده‌وترێت دواى سێ مانگ لهچاکبوونهوهى ته‌واوى، جارێکى دیکه تووشببێتهوه«. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى باسکرد «شتى وا هه‌ر نیه له‌هه‌موو دنیادا، سێیه‌م جار که‌سێک تووشبێتهوه، خه‌ڵک هه‌یه ده‌ڵێت هه‌ر نیه، یان ده‌ڵێن دووجار و سێ جار تووشبووم، که‌هیچ کامیان راست نیه، به‌ڕاستى ئه‌و فهوزایهى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ناویانه‌ته‌وه، سه‌ریان له‌هه‌موو خه‌ڵک تێکداوه«. باسی لەوەشکر کە ئه‌و حاڵه‌تانه به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى و له‌سه‌دا سه‌د لێرە تۆمار نه‌کراوه، «ته‌نیا ئه‌وانه چه‌ند که‌سێکن که‌زۆربه‌یان نه‌گه‌یشتۆته سێ مانگ. بۆیه ئه‌مه به‌پێى ستانداردى جیهانى و ته‌ندروستى به‌دووباره تووشبوونه‌وه دانانرێت». لێپرسراوى نه‌خۆشییه گوازراوه‌کان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه «مرۆڤ کاتێک ڤایرۆسێک ده‌چێته له‌شیه‌وه، به‌رگرى یه‌کسه‌ر په‌یداده‌بێت، هه‌ندێک جار ئه‌و ڤایرۆسه به‌شێوه‌یه‌کى ناچالاک ده‌مێنێته‌وه، به‌هه‌ر هۆکارێک بێت چالاک ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌یان که‌زیاتر لاى خۆمان تۆمار ده‌کرێت و به‌دووباره تووشبووه‌وه ناوده‌برێت لەلاى خه‌ڵکه‌وه«. له‌ئێستادا له‌هه‌رێمى کوردستاندا زۆر که‌س هه‌ن باس له دووباره تووشبوونه‌وه به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌که‌ن. ههنى محه‌مه‌د، (27) ساڵ، دەڵێت ئەوە دووەم جارە تووشى کۆرۆنا دەبێت، ئەوەش دواى سێ مانگ نیشانەکانی تێدا دەرکەوتۆتەوە له‌نه‌خۆشخانه‌ى عه‌لى ناجی سلێمانی، پزیشکه‌کان پشتڕاستیان کردۆته‌وه که دووباره تووشى ڤایرۆسه‌که بووه. ئه‌م ژنه باس له‌وه‌ده‌کات جارى دووه‌م ئازارێکى زۆرترى هه‌بووه، زیاتر نیشانه‌کانى تێدا ده‌رکه‌وتووه و وتى «ئازارى هه‌موو گیانم و نه‌مانى تامى خواردن و خه‌و که وایلێکردم مردنم بینى، هه‌رگیز ئازارى وا به‌هیچ نه‌خۆشییه‌ک نه‌بووه و نه‌مبینیوه«. زیاتر لەھەشت مانگه ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستاندا بڵاوبۆته‌وه‌و به‌پێى ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تائێستا له‌هه‌رێم نزیکەی (70) ھەزار که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون کهنزیکەی (40) هه‌زاریان چاکبوونه‌ته‌وه و دوو هه‌زار و (٣١٤) یان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و (27) هه‌زار توشبوو له‌ژێر چاره‌سه‌ردان. به‌پێى ئامارێکى خه‌مڵێنراو له‌هه‌رێمدا تائێستا دەیان کەس دووباره تووشى ڤایرۆسه‌که بوونه‌ته‌وه‌و (6) که‌سیان مردوون. نه‌به‌رد جاسم ، ته‌مه‌ن (41) ساڵ، کارى ئۆنلاین ده‌کات، باس له‌وه‌ده‌کات که سێ جار تووشى کۆرۆنا بووه و وتی «یه‌که‌م جار به‌هۆى کاره‌که‌مه‌وه تووشى کۆرۆنا بووم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆریش خۆم ده‌پاراست، که به‌هۆى پژمینى که‌سێکه‌وه تووش بوم، زۆر به‌توندى گرتم». وتیشی «جارى دووه‌م دواى مانگێک له چاکبوونه‌وه‌ى دووباره توشبۆتهوه و وتى له‌جارى یه‌که‌م باشتر بووم، واته زۆر بێتاقه‌تى نه‌کردم، و جارى سێیه‌م که‌دواى سێ مانگ زیاتر بوو کهگرتمهوه، هیچ هه‌ستى بۆن‌کردن و تام کردنم نه‌ما». کچێکى دیکه که دووجار تووشى ڤایرۆسه‌که بووه، باس له‌وه ده‌کات هه‌ردوو جاره‌که له‌نه‌خۆشخانه تووشى کۆرۆنا بووه و بۆى گوازراوه‌ته‌وه. کورده ئه‌نوه‌ر، خانمێکى (31) ساڵه‌و باس له‌وه ده‌کات که‌یه‌که‌م جار تووشبوونى به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌دواى له‌دایکبونى منداڵه‌که‌یه‌وه له‌نه‌خۆشخانه تووشبووه و دووه‌م جار بۆ کوتانى منداڵه تازه لهدایکبووهکهى ده‌چێته نه‌خۆشخانه و تووشبۆتهوه. ئه‌م ژنه ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه، راسته له‌ماڵه‌که‌یاندا که‌سى دیکه‌ى خێزانه‌که‌ى که لهنهۆمى سه‌ره‌وه خۆیان که‌ره‌نتین کردووه تووشى ڤایرۆسه‌که بوون. وتى «من پێش نه‌شته‌رگه‌رى له‌دایکبوونى منداڵه‌که‌م زۆر ئاسایى بووم و ته‌نیا زۆر خۆم ده‌پاراست، به‌ڵام به‌سێ رۆژ دواى له‌دایکبوونى کۆرپه‌که‌م تووشى ڤایرۆسه‌که بووم». کورده وتی «سه‌ره‌تا هه‌ر وام زانى گرانهتامه، چونکه پێشتر زۆرجار تووشببووم، به‌ڵام دواتر هه‌ستم کرد ئازاره‌که زۆر زۆر لهگرانهتا زیاتره‌و ئێستاش بارودۆخم زۆر خراپه‌و ئازارێکى زۆر هه‌موو لاشهمى داگیرکردووه«. توسبویه‌کى دیکه‌ى کۆرۆنا که دواى دوو مانگ دووباره ڤایرۆسه‌که‌ى گرتۆته‌وه، ئه‌وه ده‌ڵێت که جارى یه‌که‌م به توندى توشى ڤایرۆسه‌که بوه و دواى ئه‌وه‌ى توانیویه‌تى به‌سه‌ریدا زاڵ بێت خۆپارێزى نه‌کردووه و بۆیه دووه‌م جار توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆته‌وه. کاروان جه‌زا، ته‌مه‌ن 27سالًَ، وتیشى" دوو مانگ له ڤایرۆسه‌که چاکبومه‌وه و دوباره توشبومه‌وه، چونکه وامزانى نایگرمه‌وه". ئه‌م کوڕه ئه‌وه‌شى باسکرد کۆرۆنا ڤایرۆسێکى قورسه ووتى" هیوادارم هه‌موو که‌س خۆى بپارێزێت، چونکه ئازارێکى سه‌خته و هه‌موو جه‌سته‌ت به‌ئازار بوو، قاچه‌کانم ئیشیان نه‌ده‌کرد تامى خواردنم نه‌مابوو، سنگم ئازاێکى توند هه‌بوو، که هیچ کات نه‌خۆشى ئاوا به‌ئازارم نه‌دیوه". ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «حاڵه‌تى دووباره تووشبوونه‌وه هه‌یه، به‌ڵام که‌مه«. هه‌روه‌ها وتیشى «نه‌ک له‌هه‌رێمدا، به‌ڵکو له‌هه‌موو جیهاندا بهحاڵهت هه‌یه دووباره که‌س تووشى کۆرۆنا ببێته‌وه، به‌ڵام که‌من ئه‌و حاڵه‌تانه«. ماوه‌ى ھەفتەیەکە، ژمارەی تووشبووان زیادیان کردووەو ھەندێ جار زیاتر له‌هه‌زار که‌س تووشى کۆرۆنا ده‌بن لەیەک رۆژدا، که به‌رپرسانى ته‌ندروستى هۆکارى سه‌ره‌کى زیادبوونى تووشبووان بۆ پابه‌ندنه‌بوونى هاووڵاتیان ده‌گێڕنه‌وه. ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه« هۆکارى یه‌که‌م پابه‌ندنه‌بوونى خه‌ڵکه به رێنماییه‌کان و ئه‌و شوێنانه‌ى که‌پێشتر داخرابوون، له‌دواى کردنه‌وه‌یان پابه‌ندى رێنماییه‌کان نابن و هۆکارن بۆ قهڕهباڵغى زۆر‌و به‌رکه‌وته‌ى زۆرى هاووڵاتیان و تووشبوونیان». وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که کێشه‌ى زۆرى تووشبوون و مردن له‌ئێستادا به‌هه‌ڵه چاره‌سه‌ر وه‌رگرتنه، وتى «به‌هه‌ڵه ده‌رمان وه‌رگرتن لهنۆرینگهکان واده‌کات نه‌خۆش بگه‌یه‌نێته دۆخێکى خراپ تا ده‌گه‌نه نه‌خۆشخانه‌کان و به‌ئه‌مه‌ش حاڵه‌تى مردن زیاد ده‌کات». بەپێی قسەی بەرپرسانی تەندروستی لەقهزاى پێنجوێن به‌هۆى شوێنى جوگرافیه‌که‌یه‌وه که‌ده‌که‌وێته سه‌ر سنورى ئێران و هه‌رێم، به‌هۆیه‌وه تائێستا نیوەی زیاتری دانیشتوانى قه‌زاکه تووشى کۆرۆنا بوون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دواى مانگى تهمموز حاڵه‌تى مردن له‌پێنجوێن تۆمار نه‌کراوه، به‌ڵام له‌م مانگه‌دا ژماره‌ى تووشبوون زۆر زیادى کردووه. هێرش عه‌لی، به‌رپرسى ئامار‌و زانیارى تووشبووانى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هیدانى پێنجوێن، له‌لێدوانێکدا وتى «ده‌توانین بڵێین له‌ئێستادا له پێنجوێن هه‌موو ماڵ و خێزانێک تووش بوى کۆرۆناى هه‌یه‌و به‌پێى شوێنى نیشته‌جێبوون پێنجوێن که‌ده‌که‌وێته سه‌ر سنورى ئێرانه‌وه، بۆیه به‌هۆى هاتوچۆوه، ژماره‌که به‌ره‌وام زیاد ده‌کات». له‌دواى مانگى پێنجه‌وه، پێنجوێن بووه هێڵى سوور و ژماره‌ى زۆرى تۆمارکرد، له‌ناویشیاندا گیانله‌ده‌ستدان زۆر بوو. ئه‌م به‌رپرسه وتیشى «خۆم تووشى ڤایرۆسه‌که بووم، بینیومه چۆنه، به‌ڵام دووباره تووشبوونهوهى ڤایرۆسه‌که که‌مه، چونکه بۆ ئامارى وردى ئه‌وه ده‌کرێت سه‌یرى پشکنینى سه‌ره‌تایى بکرێت، چونکه له‌سه‌ره‌تادا به‌هۆى نه‌بوونى که‌ره‌سته‌ى پێویستى پزیشکى و ئامێر‌و پشکنینه‌وه، پشکنین بۆ چه‌ند نه‌خۆش له‌تیوبێکدا ده‌کرا، واته که که‌سێک له‌و پێنج که‌سه پۆزه‌تیف بوایه، هه‌مووى به‌پۆزه‌تیف ده‌گه‌ڕایه‌وه«.
کاکەلاو عەبدوڵڵا لەکاتێکدا نزیکەی هەفتەیەکی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، چەندین وڵات بەوریاییەوە تەماشای دۆخەکە دەکەن بەوپێیەی سەرکەوتنی هەر کاندیدێک جیاواز دەبێت، بەتایبەتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ژمارەیەکی بەرچاوی سەرکردە جیهانییەکان دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەیان بەلاوە گرنگە لەگەڵ ئەوەی سەرکەوتنیان پەیوەستە بەبردنەوە یاخود شکستی دۆناڵد ترەمپەوە. دەرچوونی هەریەک لە جۆو بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان، یان دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان، گۆڕانکارییەکی گەورە دروستدەکات، بەتیابەتی بۆ کێشەی لەمێژینەی ئیسرائیل-فەلەستین، ئێران، هەروەها ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. تەنانەت هەندێک وڵاتی عەرەبی چاوەڕێی لێکەوتەکانی هەڵبژاردنەکەن پێش ئەوەی بڕیار بدەن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل لەمیانی رێککەوتنی ئاشتی بەسەرکردایەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا. وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وڵاتە عەرەبییەکانی وەک سعودیە، ئیمارات، عومان زۆرجار بەفەرمی رەزامەندیی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە سیاسەتەکانی دەرەوەی دۆناڵد ترەمپ، بەتایبەتی کاتێک دژایەتی ئێران بووە. شا سەلمان، پاشای سعودیەو شازادە موحەمەد بن زاید فەرمانڕەوای ئیمارات پاڵپشتیکەرێکی گەورەی ئیدارەی ئۆباما نەبوون کە تێیدا جۆو بایدن جێگری سەرۆک بوو. هەردوو وڵات دەستخۆشییان لەکشانەوەی ئەمریکا کرد لە رێککەوتنی ٢٠١٥ی چەکی ئەتۆمی ئێران و سەپاندنی سزا لەسەر تاران کە ئابوری وڵاتەکەی خستووەتە تەنگەژەیەکی گەورەوە. هەروەها ترەمپ ڤیتۆی لەسەر بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیراندا کەکۆتایی دەهێنا بە پاڵپشتیکردنی جەنگی یەمەن بەسەرکردایەتی سعودیە و ئیمارات. بەپێچەوانەوە بایدن بەڵێنی داوە گوێ رابگرێت بۆ داوای کۆنگرێس سەبارەت بەڕاگرتنی پشتگیری ئەمریکا بۆ ریاز و ئەبوزەبی بۆ جەنگی یەمەن. کرسیتین فۆنتینرۆز، بەڕێوەبەری پێشووی کاروباری کەنداو لەئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە ئیدارەی ترەمپ، بە رۆژنامەی فاینانشڵ تایمزی راگەیاند، «هەموو وڵاتێک کەسەرکردەکانیان پەیوەندییەکی نزیکی هەبێت لەگەڵ سەرۆکی ئێستا ئەوان خۆیان لە تەنگەژەدا دەبیننەوە ئەگەر بایدن ببێتە سەرۆک». «پێموایە ئەو وڵاتانەش میسر، رەنگە تورکیا، بەدڵنیاییەوە سعودیە و ئیمارات دەبن»، فۆنتینرۆز وای وت. تەنانەت ترەمپ بەرگری لەشازادە موحەمەد بن سەلمان کرد لەسەروبەندی کوژرانی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووس و ستوونووسی واشنتن پۆستی ئەمریکی، لەساڵی ٢٠١٨ لەتورکیا لەکاتێکدا ساڵی رابردوو بایدن شانشینی سعودیەی بە شانشینێکی «قێزەون» وەسفکرد و بەڵێنیدا ریاز باجی کوژرانی جەماڵ خاشقچی بدات. هەرچەندە کۆنگرێس دژی سیاسەتەکانی ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، هەڵوێستی وەرگرتووە سەبارەت بە سیاسەتی ناوخۆ، سیاسەتی دەرەکی، هەروەها هەوڵی پاوانخوازی سەرکردەکەی تورکیا، بەڵام سەرۆکی تورکیا توانیویەتی «پەیوەندییەکی باش»ی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هەبێت. ئەمە لای جۆو بایدن بەپێچەوانەوەیە کاتێک لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ نیویۆرک تایمز هێرشی توندی کردەسەر ئەردۆغان. چاوپێکەوتنەکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ و بایدن دەڵێت کە «زۆر نیگەرانە» لە رێبازی ئەردۆغان لەبەرامبەر کورد‌و هەماهەنگی سەربازیی لەگەڵ روسیا جگە لەوەی پشتگیری خۆی دەردەبڕێت بۆ سەرکردە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا «ئەوەی من پێموایە دەبێت بیکەین گرتنی رێبازێکی جیاوازە لەبەرامبەر ئەو [ئەردۆغان] تا لای روون بێت ئێمە پاڵپشتی سەرکردایەتی ئۆپۆزسیۆن دەکەین». بایدن وتیشی دەبێت ئەردۆغان «باجی ئەوانە بدات» و جەختیشی لەوە کردەوە دەبێت واشنتن سەرکردە ئۆپۆزسیۆنەکان بەهێز بکات «تابتوانن رووبەڕووی ئەردۆغان بوەستنەوە و تێکی بشکێنن، نەک لەڕێی کودەتاوە بەڵکو لەڕێی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە». لەگفتوگۆکەیدا لەگەڵ نیویۆرک تایمز بایدن باس لەوەش دەکات هەڵوێستێکی توندتری دەبوو بەرامبەر سەرۆکی تورکیا سەبارەت بەهێرشکردنە سەر کوردەکان لە سوریا بەپێچەوانەی ترەمپەوە کە رێی بۆ چۆڵکرد. «ئەگەر من بومایە دوایین شت بمکردبا ملدان بوو بۆ ئەو سەبارەت بەکوردەکان، بەدڵنیاییەوە ئەوە دوایین شت دەبوو». ئێران لەچەندین بەیاننامەو چاوپێکەوتندا بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندووە بەلایانەوە گرنگ نییە کێ هەڵبژاردن دەباتەوە. «دژایەتی ئەمریکا بەرامبەر نەتەوەکەمان لە دێرزەمانەوەیە و هیچ گۆڕانکارییەک روونادات لە سیاسەتی ئاسایی بایدن یان ترەمپ بەسەرۆک هەڵبژێردرێن»، موحەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران مانگی رابردوو ئەمەی وت. «بەڵام ئەمە پێچەوانەی تێڕوانینێکە لەئێران کە پێیوایە ئەگەر بایدن دەسەڵات بگرێتە دەست هەوڵی ئەوە دەدەت ئەمریکا دووبارە بخاتەوە رێکەوتنی چەکی ئەتۆمی ٢٠١٥ ، لەمەشدا چەند سزایەکی توند هەڵدەگرێت لەسەر ئابوری ئێران»، ئیشان سارور ستوونوسی واشنتن پۆست لەوتارێکیدا وادەڵێت. بەپێی راپۆرتێکی بلۆۆمبێرگی ئەمریکی، «ئەگەر بایدن سەربکەوێت هەناردەی نەوتی خاوی ئێران دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە تێدەپەڕینێت». پێگەی ئۆیڵ ریپۆرت بڵاوی کردەوە کەهەناردەی نەوتی خاوی ئێران بۆ مانگی ئەیلول یەک ملیۆن و (٥٠٠) هەزار بەرمیل بووە کە دوو ئەوەندەی مانگی ئابەو مانگەکانی پێشتریش رێژەکە زۆر کەمتر بووە. لە مانگی ئابی ٢٠١٩ بەهۆی سزا قورسەکانی ئیدارەی ترەمپ هەناردەی نەوتی خاوی ئێران دابەزی بۆ (٤٠٠) هەزار بەرمیلی رۆژانە کە کەمترین ئاست بوو لە مێژووی وڵاتەکەدا. بایدن چەندین جار رایگەیاندووە ئامادەیە لەگەڵ ئێران دەست بەگفتوگۆ بکات ئەگەر رێز لەبەندەکانی رێککەوتنی ٢٠١٥ بگرێت، ئەمەش کارێکە کەوڵاتە ئەوروپییەکانیش پێشوازی لێدەکەن. بایدن بەڵێنی داوە کە «رێچکەیەکی باوەڕپێکراوی دیبلۆماسی» پێشکەشی ئێران دەکات. «زۆربەی زۆری خەڵکی ئێران و نوخبەی ئێران پێیان باشە بایدن دەسەڵات بگرێتەدەست، بەڵام هەندێک جیاوازی هەیە»، عەلی ئومێدی، پرۆفیسۆر لەزانستی سیاسەتی لەزانکۆی ئەسفەهان ئەمەی بە ئەتلانتیک کاونسڵ وت. مەبەست لەجیاوازی، پەبێی وتەی ئومێدی، ئەوەیە کە کۆمەڵیک دەمارگیری نوخبەی ئێرانی هەن کە دەستکەوتی سیاسی‌یان دەبێت لەگرژکردنەوەی کیشەکان لەگەڵ ترەمپ. بەڵام هەندێک پێیانوایە سەرکەوتنی بایدن نابێتە بەڵگە بۆ ئەوەی کە رێکەوتنێکی سەرتاسەری بکرێت. سەعید گوڵکار، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لەزانستی سیاسەتی لەزانکۆی تێنەسی لە وتارێکیدا بۆ ئەلجەزیرەی قەتەری باس لەوەدەکات ئەگەری رێکەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران دوورە لەوەی رووبدات بەوپێیەی رەنگە سوپای پاسدارانی ئێران دەسەڵات بگرێتە دەست. نزیکەی هەشت مانگی دیکە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەدەچێت، چەندین بۆچوون هەیە کە کەسێکی ناو سوپای پاسداران دەبێت بەسەرۆکی وڵاتەکە. گوڵکار پێیوایە «سەرکردایەتی سوپای پاسداران بەشێوەیەک لەئەمریکا دەڕوانێت کە ئامانجی ئەوەیە پشێویی ناوخۆیی دروستبکات و رژێمەکەی بڕوخێنێت» لەکاتێکدا کشانەوەی واشنتن لە رێکەوتنی چەکی ئەتۆمی لەساڵی ٢٠١٨ وای لەسەرکردایەتی سوپای پاسدران کردووە کە «بێ هیچ گومانێک» ئەمریکا بە «نەیارێکی متمانەپێنەکراو» ببینن. «سەرکردەکانی سوپای پاسداران جیاوازییەکی وا نابینن لەنێوان دیموکرات و کۆمارییەکان کاتێک دێتەسەر باسی سیاسەتیان لەمەڕ ئێران. ئەوان پێیانوایە سەرکەوتنی دیموکراتەکان لەهەڵبژاردنەکان نابێت وەک هەلێک ببینرێت بۆ گەڕانەوە بۆ دانوستان، چونکە هەردوو پارتەکە هەمان ئامانجیان هەیە [بەرامبەر ئێران]»، گوڵکار وای نووسیوە. رێککەوتنی ئاشتی لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ ئیمارات بووە یەکەم وڵات کە پەیوەندییەکانی ئاسایی بکاتەوە لەگەڵ ئیسرائیل بەسەرکردایەتی دۆناڵد ترەمپ لەچوارچێوەی «رێککەوتنی ئاشتی» یان «رێککەوتنی ئەبراهام». دوای ئیمارات، بەحرەین و سودان بوونە دووەم و سێیەم دەوڵەت کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە، ئەمەش بووەتە رووبەڕوو رەخنەی تووند بووەتەوە لەلایەن سەرکردەکانی فەلەستینەوە. بەپێی راپۆرتێکی پێگەی ئەکسیەسی ئەمریکی، مەغریب و عومان چاوەڕێ دەکەن کێ براوە دەبێت لە هەڵبژاردنەکاندا پێش ئەوەی هیچ بڕیارێک بدەن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل، لەکاتێکدا ئەگەری ئەوە هەیە سعودیە بێتە ناو رێککەوتنەکەوە لە ئەگەری دووبارە هەڵبژاردنەوەی ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا. لە راپۆرتێکی دیکەدا کە گۆڤاری تایم بڵاویکردووەتەوە هاتووە، کە هاتنە ناوەوەی سعودیە بۆ رێککەوتنەکە، بەپێی وتەی شیکەرەوان، ئەگەرێکی گەورەیە ئەگەر ترەمپ سەربکەوێتەوە. ململانێی فەلەستین-ئیسرائیل ترەمپ یەکەم سەرۆکی ئەمریکایە کە لە رێچکەی نەریتی سەرۆکەەکانی ئەمریکا لایداوەو لەکێشەی فەلەستین-ئیسرائیل‌دا پشتگیرییەکی گەورەی ئیسرائیلە. لەماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتیدا، ترەمپ ئۆرشەلیم-قودس و بەرزاییەکانی جۆلانی بەسەروەری ئیسرائیل ناساند، باڵیۆزخانەی ئەمریکای گواستەوە بۆ ئۆرشەلیم، یارمەتی دارایی بڕی بۆ رێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی ئاوارە فەلەستینییەکان، رێککەەتنی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە خۆی دەبینێتەوە لەفراوانکردنی رووبەری ئیسرائیل لەسەر کەناری خۆرئاوای فەلەستین. رەنگە کەس هێندەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هیوای لەسەر بردنەوەی ترەمپ هەڵنەچنیبێت. سەرکردە ئیسرائیلییەکە، کە پەیوەندییەکی خراپی هەبوو لەگەڵ ئۆباما، ستایشی ترەمپی کردووەو بە «نایابترین هاوڕێی» ئیسرائیلی وەسفکردووە کەوڵاتەکەی تا ئێستا بەخۆیە بینیبێت لەکۆشکی سپی‌دا. «بۆ ناتانیاهۆ، بردنەوەی بایدن دەبێتە کارەسات»، ئیتان گیلبۆوا، شارەزا لەململانێی فەلەستین- ئیسرائیل بە ئەسۆشیەتید پرێسی وا وت. بەهۆی ئەوەی ترەمپ فەرامۆشی کردوون، فەلەستینییەکان ئەوە ناشارنەوە کە هیوای سەرکەوتنی بایدن دەخوازن. «ئەگەر چوار ساڵی تر لەگەڵ سەرۆک ترەمپدا بژین، ئەوا خوا یارمەتیمان بدات»، موحەمەد ئیشتییە سەرۆک وەزیرانی فەلەستین هەفتەی رابردوو وای وت. بەپێچەوانەی راپرسییەکانی ئەمریکا کە زۆربەیان بایدن بەبراوە دادەنێن بەڕێژەیەکی زۆر، راپرسییەکان لە ئسیرائیل ترەمپ بە باشتر دەزانن تا دووبارە ببێتەوە بەسەرۆک. بەپێی راپرسییەکی رۆژنامەی هائارتزی ئیسرائیلی، لەسەدا ٥٠٪ی ئیسرائیلییەکان دەیانەوێت ترەمپ دووبارە سەربکەوێتەوە بەبەراورد بە لەسەدا ٢١٪ کە پێیان باشە بایدن بیباتەوە لەهەڵبژاردنەکانی ٣ی تشرینی یەکەم، ئەمەش پێچەوانەی دۆخی ٢٠١٦یە کە زۆربەی ئیسرائیلییەکان هیلاری کلینتۆنیان پێ باشتر بوو لەدۆناڵد ترەمپ تا ببێتە سەرۆک. کۆنگرەی٢٠٢٠ی پارتی دیموکراتەکان بانگەشەی دروستکردنی دوڵەتێکی «کردەیی» فەلەستینی کرد کەتێیدا فەلەستینییەکان «پێویستە ئازادبن لە بەڕێوەبردنی خۆیان» و بەشێوەیەکی روون دژی هەر «کردەیەکی تاکلایەنانە» بوو لەلایەن هەر بەرەیەکەوە. جۆو بایدن خۆشی پشتگیری لە چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکات بۆ فەلەستین و ئیسرائیل لەگەڵ ئەوەی بەڵێنیداوە یارمەتی دارایی دووبارە وەگەڕبخاتەوە بۆ فەلەستینییەکان ئەگەر هەڵبژێردرێت، هەرچەندە لە ئایاری ئەمساڵ رایگەیاند باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆرشەلیم دەهێڵێتەوە، بەڵام بەڵێنیدا کونسوڵخانەی ئەمریکا دووبارە لە رۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم بکاتەوەو کونسوڵخانەی دیبلۆماسی فەلەستینیش لەواشنتن دووبارە بکاتەوە. هەندێک شارەزای ئیسرائیلی پێیانوایە هاوڕێیەتی نزیکی ترەمپ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەڕاستیدا خزمەتی بە بەرژوەندییەکانی ئیسرائیل نەکردووە. «کاتێک دێینە سەر باسی رواڵەت وەک: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەئۆرشەلیم یان رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ چەند وڵاتێک کەهەرگیز شەڕمان لەگەڵ نەکردوون، ئەوا ئیسرائیل بێ ئەوانە باشترە»، نیمرۆد نۆڤیک توێژەر لەئیسرائیل پۆلسی فۆروم و راوێژکارێکی پێشووی سەرۆکی ئیسرائیل ئەمەی بە واشنتن پۆست وت. «بەڵام کاتێک دێینەسەر ناوەڕۆک سەبارەت بەگەورەترین دوو بەربەستی ئێمە – پێویستی چارەسەرکردنی ململانێ لەگەڵ فەلەستینییەکان و پێویستی کۆنترۆڵکردنی خواستە هەرێمی و هەنوکەییەکانی ئێران – حاڵمان زۆر خراپترە».
هاوڵاتى ئازادکردنی سەدەها چەکداری داعش و ئاوارەی سوری لەکەمپی ئەلهۆل لەلایەن بەڕێوبەرایەتی خۆسەری باکورو رۆژهەڵاتی سوریا پرسی ئەمنی و مەترسی تێکەڵبوونیان بە کۆمەڵگە دروستکردووە. لەپێنجشەممەی رابردوو، دەسەڵاتدارانی کورد لەباکورو رۆژهەڵاتی سوریا ئازادکردنی سەدەها ئەندامی داعش (خەلافەتی ئیسلامی)یان راگەیاند وەک بەشێک لە لێبوردنێکی گشتی. ئامینە عومەر، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات – باڵی سیاسی هێزکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) – لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە شاری قامیشلۆ رایگەیاند ئەو ئەندامانەی داعش کە ئازادکراون «دەستیان بە خوێن سوور نییە» و هەموویان پەشیمانن لەچوونە نێو گروپە توندڕەوەکە. ئامینە عومەر وتیشی ئەو ئەندامانە هیوای ئەوەیان تێیدایە «بگۆڕێن بەرەو چاک» کە هەموویان خەڵکی سوریان و لانی کەم نیوەی سزای زیندانیان بەسەربردووە. ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رایگەیاند ئەوانەی ئازادکراون (٦٣١) کەسن و «(٢٥٣) کەسی تریش هەن کە سوودمەند دەبن لەلێبوردنەکە و ئازاد دەکرێن هەرکات نیوەی سزای زیندانیان تەواوکرد». بەڕێوبەرایەتی خۆسەر نزیکەی (٢٤) زیندانی هەیە کە (١٠) هەزار ئەندامی داعشی لەخۆ گرتووە. لەسێشەممەی رابردوو، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر ئازادکردنی (٢٨٩) ئاوارەی سوری، کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵن، راگەیاند کە»نەسەلمێنراوە لەتوندوتیژی یاخود تاوان دژی خەڵکی سوریا بەشداربووبن». ئازادکردنی ئاوارە و ئەندامانی داعش دوای ئەوە دێت بەرپرسانی کورد هۆشداریان دابوو لەقەرەباڵغی کەمپەکان، بەتایبەتی ئەلهۆل کەچیتر توانای بەڕێوبردنیان نییە. بەپێی راپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان لەمانگی تەمووز، کەمپی ئەلهۆل (٦٥) هەزار و (٤٠٦) کەسی تێدابووە. لەوانە لەسەدا ٤٧٪ (٣٠هەزار و ٥٧٣)یان عێراقی بوون، لەسەدا ٣٨٪ (٢٤ هەزار و ٩١٤)یان سوری بوون، هەروەها لەسەدا ١٥٪ (نۆ هەزار و ٩١٢) یان خەڵکی وڵاتانی ترن کە گەشتیان کردووە بۆ عێراق یان سوریا بۆ چوونە نێو داعش. چەندین هۆزی عەرەبی بۆ چەندین جار داوای ئازادکردنی ئاوارە و ئەندامە بێ زیانە سورییەکانیان کردووە لە بەڕێوبەرایەتی خۆسەر. بڕیاری ئازادکردنی ئەو کەسانە لەبەرئەوە دراوە کە «چیتر پێویست ناکات لە کەمپەکاندا بمێننەوە، هەروەها ئەم بڕیارە دوای داواکاری شێخەکان دێت»، بەدران چیا کورد جێگری هاوسەرۆکی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری بەئاژانسی هەواڵی هاواری راگەیاند. چیا کورد ئەوەشی خستەڕوو لەمەودوا سورییەکان دەتوانن کەمپەکانیان بەجێ بهێڵن و ئەم بڕیارە نوێیە پرۆسەکە خێراتر دەکات. بەپێی چەندین راپۆرتی ناوخۆیی، بەم دواییانە لە کەمپەکەدا تاوانی کوشتن زیادی کردووە کەدواترینیان پەنابەرێکی عێراقی بوو لە ٩ی ئەم مانگەدا لەلایەن چەند هێرشبەرێکەوە کوژراوە کە دەمانچەیان بەکارهێناوە بە بێدەنگکەرەوە. لە پێنجشەممەی رابردوودا، هەسەدە رایگەیاند سێ ئەندامی شانەی نهێنی داعشیان دەستگیرکردووە کە لەناوچەی کەمپی ئەلهۆل چالاک بوون و دەستیان بەسەر چەندین چەکیاندا گرتووە کەنیازیان بووە بەقاچاغ بیگوازنەوە بۆ ئەو دانیشتوانانەی ناو کەمپەکە کە هاوسۆزن لەگەڵیان. چیا کورد باسی لەوە کرد لەئێستادا چالاکی خەلافەتی ئیسلامی زیادیکردووە لەکەمپەکەدا «بۆیە زۆر پێویستیە بۆ بەڕێوبەرایەتی خۆسەر تاهەنگاوی زیاتری ئەمنی بنێت لەگەڵ دوورخستنەوەی منداڵان لەچالاکی توندڕەویی». تائێستا هەوڵدانی گەڕاندنەوەی (٢٤) هەزار ئاوارە سوریەکە لەکەمپی ئەلهول بۆ ناوچەکانی خۆیان لەلایەن ئەمریکاوە پەسەندکراوە. «ئێمە گفتوگۆی ئەمەمان کردووە لەگەڵ ئەنجومەنی سوریای دیموکرات و تێدەگەین لەوەی چی وتراوە لەسەر ئەلهۆل گوزارشت لەگۆڕانێک ناکات لەپرۆسەکەدا بۆ سورییەکان تا کەمپەکە بەجێ بهێڵن»، وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمەی بەدەنگی ئەمریکا وت دوای ئازادکردنی ئاوارەکان. «ئێمە گەڕانەوە و دەستپێشخەری تێکەڵبوونی ئەو ژن و ژمارە زۆرانەی منداڵ بە ئەرێنی دەبینین، ئێمە زۆر راشکاو بووین لەوەی بارودۆخ لە کەمپی ئەلهول، سەرەڕای هەوڵی ئەنجومەنی سوری، گونجاو نییە بۆ ژیان». بەپێی ئاماری ناوەندی زانیاری رۆژاڤا، لەمساڵدا چوار هەزار ئاوارەی سوری گەڕاونەتەوە ماڵ و حاڵی خۆیان، ئەمەش لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە بە سەرکەوتوو ناوزەند کراوە، بەپێی راپۆرتەکەی دەنگی ئەمریکا. تەنانەت بەرپرسە ئەمریکییەکان کە قسەیان بۆ دەنگی ئەمریکا کردووە ستیاشی ئازادکردنی ئەندامانی داعشیان کردووەو رایانگەیاندووە تێکەڵکردنەوەی ئەوانە بۆ نێو کۆمەڵگەی سوری لەژێر چاودێری شێخ و گەورەی هۆزەکان کارێکی باشە. سەرەڕای هەموو ئەمانەش، هێشتا ترس و نیگەرانی بوونی هەیە کەکەمپی ئەلهۆل خۆی لەخۆیدا بووەتە مەکینەی بەرهەمهێنانی تیرۆریستانی نەوەی داهاتوو. لەکۆڕبەندێکی پەیمانگەی ئاشتی ئەمریکی لە ئابی ئەمساڵ جەنەڕال کێنز مەکێنزی، فەرماندەی ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا رایگەیاند ئەلهۆل «شوێنێکی باش نییە بۆ ژیان، لەڕووی بەتوندڕەویی بوونەوە شتی خراپ روودەدات». «هێشتا پلانێکم نەبینیوە کە بتوانێت مامەڵە لەگەڵ بەتوندڕەویی کردن بکات بەشێوازێکی فراوان»، مەکێنزی وای وت. چەندین پەرپرسی سەربازیی ئەمریکی تر هۆشداریان داوە کەزانیارییەکان ئەوە دەخەنەڕوو هەندێک لەو ژنانەی لەئەلهۆلن زیاترن لە خێزان یان کچانی ئەندامانی داعش بەڵکو «شەڕکەرن». «ئێمە بەڵگەی باشمان لایە کە هەندێک کەسی ناو کەمپەکان، بەتایبەتی ئەلهۆل، تەنها ئەندامانی خێزانی داعشەکان نین، بەڵکو هەندێکیان شەڕکەرن کە وا هەڵکەوتووە ژن بن»، ئەلێکس گرینکویچ، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆن و زانیاری هیزەکانی ئەمریکا لەعێراق و سوریا وای وت. هەروەها، بەپێی راپۆرتەکەی دەنگی ئەمریکا، هەندێک سەرکردەی هۆزە عەرەبییەکان کشاونەتەوە لەوەرگرتنی خەڵکی زیاتر لەئەلهۆل بەوپێیەی «ئایدۆلۆژیای داعش هێشتا کاریگەری هەیە لەسەر ئەم ژنانە». لەسەرەتای راگەیاندنی لێبووردنە گشتییەکەوە، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر ئەوەی خستتەڕوو لێبوردنەکە ئەوانە دەگرێتەوە کە نەخۆشن، تەمەنیان لەسەروو (٧٥) ساڵە یان تاوانەکانیان بچووکن، لەکاتێکدا ئەوانە ناگرێتەوە کە تاوانبارن بە سیخوڕی، کوشتنی شەرەف، خیانەت، دەستدرێژی سێکسی، هەروەها فەرماندە گەورەکانی داعش. ترسی ئەوە هەیە کە ئازادکراوەکان مەترسی دروستبکەن لەکاتی تێکەڵبوونەوەیان بەنێو کۆمەڵگە. دارین خەلیفە، شیکەرەوەیەکی باڵا لەگروپی قەیرانی نیودەوڵەتی بەپێگەی عەرەب نیوزی راگەیاند رەنگە لێبوردنەکە زیانبەخش بێت بۆ ئاسایشی ناوچەکە. «ئازادکردنیان پێویستی بە پاڵپشتییەک هەیە کە هەسەدە ناتوانێت و ناشبێت تەنها خۆی لە ئەستۆی بگرێت. توانای هەسەدە بۆ رێکخستنی تێکەڵکردنەوەی هەزارەها دەستبەسەر سنوردارە»، دارین خەلیفە وای وت. دارین خەلیفە وتیشی، «هەم کەسە ئادیۆلۆژیستەکان و هەم قوربانییەکان لە ئێستادا پێویستیان بەپاڵپشتی کۆمەڵایەتی و تەندروستی دەروونی هەیە کەئێستا بوونی نییە».
ھاوڵاتی راپۆرتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان لە 151 لاپەڕە و هەشت بەش پێکھاتووە. پوختەیەک لەبارەی راپۆرتەکە: به‌شی یه‌كه‌م ئەم بەشەی راپۆرته‌كه تایبه‌ته به ئامانجه‌كان، تێیدا فه‌رمان دراوه به: به‌دامه‌زراوه‌ییكردن و يه‌كخستنى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى و فه‌رمانگه و يه‌كه جياجياكان، كه مووچه‌ى خانه‌نشينى تێدا خه‌رج ده‌كرێت و، وەزاره‌تى دارايى راسپاردووه بۆ دامه‌زراندنی سندوقی خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان. تێیدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به هامه‌هه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كار له‌سه‌ر كاراكردن و پشتیوانیكردنی دارایی سندوقی خانه‌نشینی ده‌كات. بەشی دووەم ئەم بەشەش تایبه‌ته به رێكخستنەوەی ماف و ئیمتیازاتەكانی میراتگرانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی. به‌شی سێیه‌م تایبه‌ته به نەهێشتنی سوودمەندبوون لە جارێك زیاتر لە بودجەی گشتی، تێیدا هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خراوه‌نه‌ته‌ڕوو بۆ بنبڕكردنی دوو مووچه‌یی و زیاتر، كه پشتبه‌ستراوه به چه‌ند بڕگه و مادده و بڕیارێك. بەشی چواره‌م ئەم بەشەش لە راپۆرته‌كه تایبه‌ته بە پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ. له گرنگترین خاڵه‌كانیشی یەکخستنی یەکەکانی ژمێریارییه لە وەزارەت و هێزەکانی (70) و (80) لە یەک یەکەی ژمێریاریدا لە بەڕێوبەرایەتیی گشتی بودجە و بەرنامەکان/ ژمێریاری سەربازی و دەکەوێتە ژێر چاودێریی فەرمانگەی چاودێری دارایی لە وەزارەتی پێشمەرگە و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان، هه‌روەها رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی و گواستنەوەی گشت پاسەوانەكان بۆ سەر میلاكی هێزەكانی یەكەی پاسەوانی لە وەزارەتی ناوخۆ. "بەهیچ جۆرێك نابێت پاسەوان لەسەر میلاكی هیچ یەكەیەكی تری سەربازی یان هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ هەبێت، جگە لە یەكەی پاسەوانی سەر بە وەزارەتی ناوەخۆ، خەرجكردنی مووچەی پاسەوانی تەنها لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی ناوخۆ دەبێت دوای هاوتاكردن و یەكخستنیان، ئەم پڕۆسەیە دوای دەرچوواندنی پەیڕەوی یەکەی پاسەوانی دەچێتە بواری جێبەجێکردن". به‌شی پێنجه‌م تایبه‌ته به ده‌رماڵه‌كان: كه له گرنگترین خاڵه‌كانی ناوەندی راوێژی یاسایی لە ئەنجوومەنی وەزیران رەشنووسی بڕیاری رێکخستنەوە و پێداچوونەوە بە گشت دەرماڵەکانی ئامادەکردووە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەمەبەستی پەسەندکردنی لەسەر راسپاردەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی. به‌شی شه‌شه‌م ته‌رخانكراوه بۆ رێكخستنەوەی هەژماركردنی خزمەت، كه گشت وەزارەت و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت دەستیان بە پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەران کردووە و تا ئێستا (٢٠٨٩٤٤) دۆسیەی فەرمانبەران وردبینییان بۆ کراوە. به‌شی حه‌وته‌می ئەم بەشەی راپۆرتی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی تایبه‌ته به بواری خانه‌نشینی كه له گرنگترین خاڵه‌كانیشیدا هاتووە: 1- بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە گشت بەڕێوەبەرایەتییەکان لیژنەی لاوەکی پێکهێناوە بۆ پێداچوونەوەی دۆسیەی گشت خانەنشینکراوەکان بە مەبەستی جیاکردنەوەی خانەنشینانی شایستە و ناشایستە. 2- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و رێکخراوی UNDP و فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری سیستەمێکی ئەلیکترۆنی داناوە بەمەبەستی دروستکردنی دۆسییەی ئەلیکترۆنی بۆ گشت خانەنشینکراوان، ئەم پرۆسەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ لێکدی جیاکردنەوەی کەسانی شایستە و ناشایستە و یەکخستنەوەی مافەکانیان. 3- لیژنەی باڵای بایۆمەتری لە ڕێگەی فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیارییەوە لە قۆناغی دووەمی بایۆمەتریدا سیستەمی خانەنشینی بە سیستەمی بایۆمەتری دەبەستێتەوە. به‌شی هه‌شته‌م به چه‌ند بڕگه و بابه‌تێك حوكمه‌كانی كۆتایی خراوه‌نه‌ته‌ڕوو، هه‌روها بڕیاردراوه دامەزراندن لە وەزیفەكانی (بەڕێوەبەری گشتی و راوێژكار و سەرووتر) لە دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق رادەگیرێت، مەگەر تەنها لەو كاتەی پلەی بەتاڵ هەبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووری گشتاندنی کردووە بە ژمارە (٢٦٨) لە ١٧/٦/٢٠٢٠ بۆ سەرجەم وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و تاوەکو ئێستا (٦٨٥٠٧) فەرمانبەر و مووچەخۆر هەژماری بانکییان بۆ کراوەتەوە و پرۆسەکە بەردەوامە. كۆتایی راپۆرته‌كه تایبه‌ته به دۆكیومێنت و نووسراوه‌كان، كه بۆ سه‌رجه‌م هه‌نگاو و بڕیاره‌كانی جێبەجێکردنی یاسایی چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان ئاماژهبۆكراو هاوپێچ كراوه. دەقی تەواوی راپۆرتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی لەم لینکەدا ببینە
هاوڵاتى نزیکەی (26) ملیۆن کەس لەئەمریکا پێشوەختە دەنگیان داوە بەھۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، کە یاسا رێگەیان پێدەدات (45) رۆژ پێش دەستپێکردنی دەنگدانی فەرمی لەھەندێ ویلایەت دەنگدانی پێشوەختە ئەنجامبدرێت. رۆژی (18)ی ئەیلول لەویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا لەچوارچێوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتەدا، دەنگدانی پێشوەخت دەستیپێکرد. خەڵکی ویلایەتەکە لەڕێگەی پۆستە یان سەردانی راستەوخۆ بەشدارییان کرد لەبنکەکانی دەنگدان، بۆئەوەی دەنگ بۆ کاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بدەن. بەگوێرەی رێساکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەئەمریکا، (45) رۆژ پێش دەستپێکردنی رۆژی دیاریکراوی هەڵبژاردن، دەتوانرێت لەهەندێک ویلایەت و لەهەندێک رۆژی جیاوازدا دەنگدانی پێشوەختە بەڕێوەبچێت. تاوەکو چوار رۆژ پێش هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت، لەو ماوەیەشدا نزیکەی (20) ویلایەت رێگەیان پێدراوە دەنگدانی پێشوەخت بەڕێوەببەن و تائێستا گەیشتۆتە نزیکەی (26) ملیۆن دەنگدەر. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و جۆ بایدنی رکابەرە دیموکراتەکەی دەیانەوێت کاریگەری لەسەر بەشداربووانی دەنگدانی پێشوەختە دروستبکەن لەڕێی چڕکردنەوەی هەڵمەتەکانی بانگەشەدا بەر لەئەنجامدانی دوایین دیبەیتی نێوانیان کە بڕیارە پێنجشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت. بڕیارە ترەمپ رۆژانە بەشداری لەهەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا بکات تاوادەی مێزگردەکە کە لەفلۆریدا ئەنجامدەدرێت، لەو ماوەیەشدا دەچێتە ئەریزۆنا و نۆرس کارۆلاینا، وەک ئەوەی تیم میرتۆ، وتەبێژ بەناوی هەڵمەتەکەی ئاشکرایکردووە. بایدنیش سەرەتا روو لە نۆرس کارۆلاینا دەکات کە تائێستا (1.2) ملیۆن دەنگدەر بەشدارییان لە دەنگدانی پیشوەختەدا کردووە لەو ویلایەتەد، تائێستا نزیکەی (26) ملیۆن کەس لەسەرتاسەری ئەمریکادا بەشدارییان لەدەنگدانی پێشوەختەدا کردووە. هۆکاری ئەوەی ئەو ژمارەیە لەهاووڵاتییان بەشدارییان لە دەنگدانی پێشوەختدا کردووە دەگەڕێتەوە بۆ ترسیان لەدۆخی تەندروستی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تائێستا بووەتە هۆی مردنی زیاتر لە (220) هەزار ئەمریکی و توشبوونی زیتر لە (8.1) ملیۆنی دیکە. دیموکراتەکان بەشێوەیەکی بەرچاو لەدەنگدانی پێشوەختە لەڕێی پۆستەوە لەپێشەوەن، لەکاتێکدا ئامارەکان نیشانیدەدەن کە (5.8) ملیۆن دیموکراتی لەکۆی (10.6) ملیۆن دەنگدەریان لەڕێی پۆستەوە بەشدارییان کردووە. زۆرێک وایدادەنێن براوە لەکێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کاتێک دیاری دەکرێت، هەر کە کاندیدی دۆڕاو وتاری شکستهێنان پێشکەش دەکات، بەڵام راستییەکە ئەوەیە کە بەفەرمی راگەیاندنی براوەی سەرۆکایەتی پرۆسەیەکە چەند مانگێک دەخایەنێت و هەتا مانگی یەک تەواو نابێت. هەڵبژاردنەکانی رۆژی٣ی مانگی یانزەی داهاتوو لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٥٩)ەمین هەڵبژراندی سەرۆکایەتییە لەئەمریکا. ترەمپ یا بایدن، هەر یەکێکیان براوەی هەڵبژاردنەکان بن، دەبنە بە تەمنترین سەرۆک لەمێژووی ئەمریکا، بایدن (٧٨) ساڵە، ترەمپ-یش بەتەواوکردنی خولی دووەم دەبێتە (٧٨) ساڵ. هەردووکیان لە رۆنالد ریگانی (٧٧) ساڵانە بەتەمەنتر دەبن. ئەم هەڵبژاردنە، تەنها هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی نییە، بەڵکو بۆ (٣٥) ئەندامی سینات- ئەنجومەنی پیران، (١١) حاکمی ویلایەتەکان و (٤٣٥) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانە. هەروەها لەکۆی (٩٩) ئەنجومەنی یاسادانان- نوێنەران و سینات لەسەرئاستی ویلایەتەکان (٨٦) دانەیان هەڵدەبژێردرێنەوە، کە کۆی هەمووی دەکاتە پێنج هەزارو(٨٧٦) کورسی. هەروەها (٨٢) ئەندامی دادگای باڵا لە (٣٤) ویلایەت هەڵدەبژێردرێن، لەگەڵ (١٢٠) پڕۆژەی یاسایی لە (٣٢) ویلایەتدا دەخرێتە دەنگدانەوە، لەهەموو بوارێک‌دا، هەر لەبیمەی تەندروستیەوە تاماددە هۆشبەرەکان، هەروەها بوارەکانی باج، ماف و یاساکانی بواری هەڵبژاردن، پەروەردەو ماف و ئازادییە مەدەنی و سیاسییەکان . دیموکراتەکان دەیانەوێ کۆنتڕۆڵی، سینات ( ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا) بکەن، بە بەدەستهێنانی تەنها چوار کورسی تر بۆ ئەوەی ژمارەی کورسییەکانیان ببێت بە (٥١) کورسی، لە ڕووی مێژووییەوە لەئەمریکا روودانی ئەمە زەحمەتە، چونکە چوارساڵە ئەمە رووینەداوەو هەروەها کۆمارییەکان زۆربەی کات سەرکەوتووبوونە لەکۆنترۆڵکردنی سینات. پسپۆڕانی هەڵبژاردن پێشبینی دەکەن ئەمساڵ بەهۆی پەتای کۆرۆنا (کۆڤید 19)ەوە ژمارەیەکی زۆری دەنگدەران ئەوانەی پێشبینی دەکرێن دەنگ لەڕێی پۆستەوە بدەن، بەو هۆیانەوە ژماردنی دەنگەکان ماوەی زیاتری پێبچێت. لییا مێڕیڤاکی یاریدەدەری پرۆفیسۆر بۆ سیاسەتی ئەمەریکایی لەزانکۆی ستانی میسیسیپی دەڵێت «ئەمانە رێکاری یاسایین و دەبێت پەیڕو بکرێن». شارەزایەکی بواری ئابووری لەئەمریکا رایگەیاندووە کە پەتای کۆڕۆنا زیانێکی گەورەی ئابووری بەوڵاتەکەیان گەیاندووە. بەپێی هەواڵێک کە لەماڵپەری (بلۆمبێرگ)ی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە، دێڤید کاتلر کە پێشتر وەزیری گەنجینەی ئەمریکی بووە، رایگەیاندووە کە کۆرۆنا زیانی ئابووری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووەو پێشبینی دەکرێت کۆی گشتی زیانەکان (16) تریلیۆن دۆلار بێت. ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەو زیانانەی کە پەتای کۆرۆنا بەئەمریکا گەیاندوویەتی نزیکە لەو بڕە پارەیەی کەئەمریکا لەشەڕی عێراق و ئەفغانستان خەرجیکردووە. ماڵپەرەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە لەچوار مانگی رابردوودا ئابووری ئەمریکا بەڕێژەی 32% داکەوتووە.
هاوڵاتى ئێران بە(137) ملیار بەرمیل یەدەگی نەوت بەسێیەم وڵاتی بەرهەمهێنی نەوت لەجیهاندا لەقەڵەم دەدرێت و رۆژگارێک رۆژانە شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی رەوانەی بازاڕەکانی جیهان کردوەو خاوەنی (13%) نەوت و (16%) هەموو غازی جیهانەو یەکێک لەوڵاتە زلهێزە نەوتییەکانەو تەمەنی بەرهەمهێنانی زێڕی رەش لەو وڵاتە دەگاتە (112) ساڵ کە بۆ یەکەمجار لەلایەن بەریتانیاوە دەستی بەسەرداگیراو بووە دەستمایەی سەرکەوتنی ئەو وڵاتە لەدوو جەنگی گەورەی جیهان چونکە بەریتانیا بۆ ماوەی نزیکەی (50) ساڵ خاوەنی بەرکابەری نەوتی ئێران بوو لەدەرهێنانیەوە تا بەکارهێنان و فرۆشتنی و لەکاتی دووەم جەنگی جیهانیدا ئەمەریکاو سۆڤیەت خۆیان گەیاندە نەوتەکەی ئێران و بوونە کێشەی گەورە لەبەردەم بەریتانیادا. ئەوەی روونە نەوت دەتوانێت رۆژگارێکی رەش بۆ هەر وڵاتێک دروستبکات کەپشتی پێ ببەستێت و ئێران لەو وڵاتانەیە کەپێچەوانەی بانگەشەکانی، پشتی زۆری بەنەوت بەستووە ئەگەرچی بەرهەمهێنان لەبواری سامانەکانی دیکەی وڵاتەکەیدا فەرامۆش نەکردوە بەڵام سزادانی کەرتی نەوتی ئێران و نزیکبوونەوەی ئابوری لەداڕمان دەریخست سەرچاوەی یەکەم و سەرەکیی ئەو وڵاتە نەوت‌و غازەو هەر مەترسییەک بۆسەر ئەو بەرهەمە ئابوریی ئێران ژێروژور دەکات و ئەوەی کەئەمڕۆ لەو وڵاتە بەهای هەر دۆلارێک گەیشتوەتە (31) هەزار تمەن ئاماژەکانی ئەم ژێروژوربوونەیە. دەرهێنانی نەوت و بەنیشتیمانیکردن ساڵی (1908) نەوت لەسەر دەستی هاووڵاتییەکی بەریتانی بەناوی ویلام ناکس دارسی لەشاری (مەسجد سلێمان) لەئێران بەرهەمهێنراو بەپێی رێککەوتنێک نەوتی هەموو جوگرافیای ئێران جگە لەباکوری ئەو وڵاتە بۆ ماوەی (60) ساڵ رادەستی بەریتانیا کراو لەبەرامبەردا تەنها (16%) داهاتی نەوتەکە بۆ ئێران بێت و ئەمەش ناڕەزایەتیی ناوخۆیی لەو وڵاتە لێکەوتەوەو دواجار لەساڵی (1940) بەهەوڵی ژمارەیەک پەرلەمانتارو سکاڵای دیپلۆمات و سیاسییە نێودەوڵەتییەکانی ئێران، سەرجەم رێککەوتنەکانی کۆمپانیا نەوتییەکانی بەریتانیا لەگەڵ ئێران هەڵوەشێنرانەوەو ئەو وڵاتە بەنیشتیمانیکردن یان خۆماڵیکردنی نەوتی وڵاتەکەی راگەیاند کە بەقۆناغێکی گرنگی مێژویی هاوچەرخی وڵاتەکە لەقەڵەمدەدرێت، بەڵام لەڕاستیدا بەریتانیا هەر لەڕێگەی ژمارەیەک کۆمپانیاوە دەستبەرداری نەوتی ئێران نەبوو. نەوتی ئێران سوتەمەنیی دوو جەنگی جیهانی دوای دەستپێکردنی یەکەم جەنگی جیهانی لەساڵی (1914) ئاستی هەناردەی ئێران لەڕۆژانە (274) هەزار تۆن نەوت گەیشتە ملیۆنێک و (500) هەزار تۆن و بەریتانیا توانی بەسودوەرگرتن لەنەوتی ئێران بەرەی جەنگ لەبەرژەوەندیی خۆی و هاوپەیمانەکەی بەهێزبکات و بەشی زۆری کەشتییە جەنگییەکانی هاوپەیمانانی بەریتانیا سودیان لەنەوتی ئێران وەردەگرت و ئەمەش بوەمایەی سەرکەوتنیان لەڕووی دەریایی و سەربازییەوەو دوای ساڵی (1939) لەگەڵ دەستپێکردنی دووەم جەنگی جیهانیدا، ئێران بێلایەنی خۆی راگەیاند لەکاتێکدا رەزا پەهلەوی پاشای ئەوکاتی ئێران پشتیوانیی بۆ ئەڵمانیا دەربڕیبوو، ئەمەش نیگەرانیی هاوپەیمانانی لەدژی ئەدۆڵف هیتلەری لێکەوتەوەو جارێکی دیکە بەریتانیا هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی زۆربەی سەرچاوە نەوتییەکانی ئێرانی دا‌و باجی بەرهەمهێنانی نەوتیشی لەئێران زیاد کرد‌و (80%)ی نەوتی ئەو وڵاتە بۆ خۆی دەبردو (14%) دیکەی نەوتەکەی دەدا بەئەمەریکا وەک هاوپەیمانێکی جەنگ لەدژی هیتلەر، واتە ئێران لەو سەردەمەدا تەنها (6%)ی نەوتەکەی خۆی بۆ دەمایەوە. بەریتانیا بەدامەزراندنی چەند پاڵاوگەیەک لەئێران توانی سوتەمەنیی فڕۆکەکانی وڵاتانی هاوپەیمانی خۆی دابین بکات کەبەشێکی بەرچاوی نەوتی باکوری ئەفەریقاو دەریای رەش-یان بەهۆی داگیرکارییەکانی هیتلەرەوە لەدەستدابوو بۆیە بەزمانێکی دیکە دابینکردنی سوتەمەنیی دوو جەنگی گەورەی جیهان بەنەوتی ئێران بوو ئەو وڵاتە هەم لەڕووی سیاسییەوەو هەم لەڕووی ئابورییەوە بووە سوتەمەنیی جەنگێک کە خۆی بەبێلایەن دەزانی تێیدا. نەوتی ئێران و (50 بە 50) ساڵی (1940) لەگەڵ زیادبوونی ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆ‌و پەرلەمانی ئەو سەردەمی بەناوی (شورای میللی ئێران) و داگیرکردنی ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمەریکاو بەریتانیاو سۆڤیەت، نەوتی وڵاتەکە بووەهۆی ناکۆیی داگیرکەران و ئەمەش وایکرد رێککەوتنی نەوتیی پێشوی بەریتانیا لەگەڵ ئێران هەڵبوەشێنرێتەوەو چیتر بەریتانیا نەتواێت (80%)ی نەوتی ئەو وڵاتەو داهاتەکەی بۆ خۆی ببات، بۆیە سۆڤیەت لەباکورەوە نەوتی ئێرانی بۆخۆی دەبردو ئەمەریکاو بەریتانیاش خۆیان بەخاوەنی نەوتی باشوری ئێران دەزانی و دواتر بەبڕیارێکی پەرلەمانی ئەوکاتی ئێران هەموو ئەو ئیمتیازانەی درابوون بەوڵاتانی بیانیی هەڵوەشێنرانەوەو بەریتانیاش بەهۆی ئەوەی دەستی سۆڤیەت لەنەوتی ئێران کورت کاتەوە رەزامەندیی خۆی بۆ ئەو بڕیارە دەربڕی بەڵام دەستی بەدانوستان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کرد بۆ واژۆکردنی گرێبەستی دیکەی نەوتی لەگەڵ ئەو وڵاتە کرد‌و بڕیاریدا لەبەرامبەر هەر بڕە نەوتێکی ئێران بۆ کۆمپانیاکانی خۆی لەو وڵاتە (50%)ی داهاتەکەی رادەست بکاتەوە کەئەمەش دووبارە ناڕەزایەتی خەڵکی ئێران و پەرلەمانی ئەو وڵاتەی بەدواوە بوو بوەهۆی ئاڵۆزبونی دۆخی ناوخۆ‌و کوشتنی دەیان کرێکاری بواری نەوت و خۆپیشاندەری ناڕازیی کەماوەی (10) ساڵ پڕۆسەی دۆزینەوەو دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوتی ئێرانی لەئاستێکدا وەستان و ئەو بوارە گەشەی بەخۆیەوە نەبینی. ئۆپیک داڵدەیەک بۆ ئێران ڤەنزوێلا کەخاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان بوو لەساڵی (1949) داوای لە (ئێران، عێراق، سعودیە، کوەیت) کرد کە رێکخراوێکی تایبەت بەوڵاتانی هەناردەکاری نەوت دابمەزرێنن و دواجار دوای زیاتر لە (10) ساڵ و دوای کۆبونەوەی سەرکردەی ئەو وڵاتانە لەبەغدای پایتەختی عێراق رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (Organization of the Petroleum Exporting Countries) بە کوتکراوەی (ئۆپیک) دامەزراو ئەو وڵاتانە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان سەبارەت بەئاستی هەناردەو نرخی نەوت رێککەوتن و هەریەکە لەوڵاتانی (جەزائیر، لیبیا، نێجیریا، قەتەر، ئیمارات، ئیکوادۆر، ئەنگۆلا، کۆنگۆ) دواتر بوونە ئەندامی رێکخراوەکەو ئەمەش بەوەرچەرخانێکی گرنگی ئابوریی لەمێژوی جیهاندا لەقەڵەم دەدرێت، بۆیە ئێران توانی بەسودوەرگرتن لەڕێکخراوەکە زۆرینەی داهاتی نەوتەکەی لەچنگی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی سەر بەبەریتانیاو ئەمەریکاو سۆڤیەتی جاران دەربهێنێت یان قازانجێکی زیاتر بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی وڵاتەکەی لەکاتێکدا پێشتر تەنها نیوەی داهاتی نەوتەکەی بۆ دەمایەوەو حەوت کۆمپانیای بەریتانیاو ئەمەریکا کە بەحەوت خوشکی نەوتی دەناسران رێگرییان لەبەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکردو پێش دروستبونی ئۆپیک نرخی هەر بەرمیلێک نەوت تەنها دوو دۆلار بوو کەدواتر نرخەکە لەسایەی ئۆپیکەوە بەرز بوەوەو گەیشتە نزیکەی (25) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. ئێران خاوەنی یەدەگی زیاتر لە (211) ملیار بەرمیلی نەوتە کەدەکاتە نزیکەی (13%)ی هەموو نەوتی جیهان و دەتوانێت تا (112) ساڵی دیکە نەوت بەرهەم بهێنێت پێگەی نەوتیی ئێران بەپێی دوایین ئامارە جیهانییەکان ئێران خاوەنی یەدەگی زیاتر لە (211) ملیار بەرمیلی نەوتە کەدەکاتە نزیکەی (13%)ی هەموو نەوتی جیهان و دەتوانێت تا (112) ساڵی دیکە نەوت بەرهەم بهێنێت و سێیەم وڵاتی نەوتییە دوای ڤەنزوێلاو سعودیە، بۆیە داهاتی سەرەکیی ئەو وڵاتەش بەستراوەتەوە بەفرۆشی نەوتەوە لەکاتێکدا پێشتر توانیبوی ئاستی هەناردەی رۆژانەی نەوتی وڵاتەکەی بگەیەنێتە شەش ملیۆن بەرمیل، بەڵام سزاکانی ئەمەریکا بۆسەر ئێران وایکرد ئاستی هەناردەی نەوتەکەی بۆ بازاڕەکانی جیهان دابەزێت بۆ (250) هەزار بەرمیل لە رۆژێکداو رۆژگاری ئەو وڵاتە وەک نەوتەکەی رەش بکات. کێڵگە نەوتییەکانی ئێران بەپێی ئامارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وڵاتەکەی لەئێستادا خاوەنی (11) کێڵگەی نەوتییە کە یەدەگەکانیان بە (154) ملیار بەرمیل نەوت خەمڵێنراوەو تا (53) ساڵی دیکە توانای دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوتیان لەو کێڵگانە هەیەو گەورەترین گێڵگە نەوتییەکانی بریتین لە (ئەهواز، نامئاوەران، گەچساران)، جگە لەو کێڵگە نەوتییانە خاوەنی (42) کێڵگەی غازە کەیەدەگیان دەگاتە (33) ترلیۆن سێجا کەدەکاتە (17%)ی غازی هەموو جیهان و زۆربەشیان لەناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت لە ئیلام و کرماشان هەڵکەوتون و بەمەش لەڕووی غازەوە ئێران دووەم وڵاتە لەجیهانداو رەنگە بەهۆی دابەزینی ئاستی هەناردەو کەمبونەوەی نرخی نەوت ئەو وڵاتە لەداهاتودا پەنا بۆ فرۆشتنی زیاتری غاز بەرێت و ببێتە بەدیلێکی گەورەی نەوت. کۆتایی ساڵە نەوتییەکانی ئێران ساڵی (1973) بەهۆی سەرهەڵدانی جەنگی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل ئاستی نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوەو بۆ یەکەمجار لەمێژودا نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتە زیاتر لە (40) دۆلار‌و ئەمەش وایکرد ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران لەو سەردەمەدا بگاتە شەش ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕۆژێکداو داهاتی نەوتیی ئەو وڵاتەش لە دوو ملیارەوە بۆ (20) ملیار بەرزبوەوە ئەگەرچی ئەو دۆخە بۆ جیهان شۆک و گرانیی بوو بەڵام بۆ ئێران بوەمایەی خێروخۆشیی کەدوای کۆتایی ئەو شۆک و دۆخە چیتر ئێران هەناردەی هاوشێوە و داهاتی تا ئەو ئاستەی بۆ جارێکی دیکە بەخۆیەوە نەبینییەوە. راپەڕینی ئێران هەناردەی نەوتی بۆ نیوە دابەزاند پێش روخانی رژێمی پاشایەتی ئێران و هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی لەساڵی (1979) لەو وڵاتە ئاستی هەناردەی نەوت بەبەردەوام نزیکەی چوار ملیۆن و (500) هەزار بەرمیل بووە لەڕۆژێکداو بەمەش بوەتە دوەمین وڵاتی هەناردەکاری نەوتیی جیهان و دەستپێکی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لەساڵی (1980) ئاستی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتەی بۆ کەمتر لەیەک ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا دابەزاندو دوای کۆتایی جەنگ توانی ئاستی هەناردەی نەوتەکەی بۆ دوو ملیۆن و (875) هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزبکاتەوە. سزای رەشی ئێران بەریتانیا کەخۆی یەکەم بەرهەمهێن و فرۆشیاری نەوتی ئێران بووە یەکەم وڵاتیش بوو کە لەساڵی (1950)و دوای بەنیشتیمانیکردنی نەوت لەلایەن ئێرانییەکانەوە ئەو وڵاتەی لەڕووی بازرگانیی بەنەوتەوە سزا داوەو دوای ئەو ئەمەریکا بەبیانوی بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەهاوکاریی ژمارەیەک وڵات لەساڵی (2012)دا نەوتی ئێرانی کردە ئامانج و بەهەموو شێوەیەک هەوڵیدا رێڕەوە نەوتییەکانی ئێران بەبیانوی سەربازی و سیاسییەوە دابخات و داهاتەکەی کەمبکاتەوە، لەلایەکی دیکەوە کۆماری ئیسلامی ئێران لەساڵی (2017) بڵاوکردنەوەو ئامارە رەسمییەکانی بەرهەمهێنان و داهاتی نەوتیی وڵاتەکەی راگرتوەو ئەو ئامارانەی ئاماژەی پێدەکرێن ناڕەسمییە، ئەگەرچی زۆرجار ئامارە ناڕەسمییەکانیش ئەو راستیە دەردەخەن کەئێران بەو سزایانەی ئەمەریکا، تەنگەتاو بووە چونکە (50%)ی بودجەی ئێران لەداهاتی فرۆشتنی نەوتەوەیەو ئەمەریکا بەهەستیارییەکی زۆرتر لەجاران ئەو سەرچاوەیەی کردووەتە ئامانج بەشێوەیەک پێگەی ئێرانی لەسێیەم وڵاتی نەوتی و دووەم وڵاتی غازیی جیهان کردووە بەیەکێک لەو وڵاتانەی کەئابورییەکەی لەلێواری رووخاندایە. نەوتی ئێران سامانێکی زۆر‌و داهاتێکی کەم ئەگەرچی لەئێستاشدا ئێران خەون بەزیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتەوە دەبینێت، بەڵام ناچارە ئەو نەوتە زۆرەی کەدەگاتە زیاتر لەچوار ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا لەکۆگای تایبەتی و هەندێکجار کەشتی نەوتهەڵگر لەدەریاکاندا پاشەکەوت بکات بەهیوای ئەوەی رێگەیەک بۆ فرۆشتنی بدۆزێتەوە کەشارەزایانی ئابوریی ئەوە بەدور دەزانن، بەپێی دوایین ئاماری ئۆپیک کەئێران وڵاتێکی گرنگە لەو رێکخراوە، تاساڵی (2022) ئاستی داواکاریی بۆ نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرز نابێتەوەو گەشەی ئابوریی بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەدابەزیندایەو لەلایەکی دیکەوە زۆربەی وڵاتانی پیشەسازیی جیهان بیر لەبەدیلێکی دیکەی وزە دەکەنەوە بەتایبەت وزەی پاک کە لەخۆرو با بەرهەمدەهێنرێت، بۆیە ساڵی (2033) ئاستی داواکاریی بازاڕەکانی نەوت بۆ هەمیشە روو لەدابەزین دەکات کەئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی نەوتە پاشەکەوتەکانی ئێران رەنگە ئاو بیبات و رۆژگارێکی باش بۆ ئێران بەدی نەهێنێت.
هاوڵاتى رێـکخـراوى توێژینه‌وه‌و گـه‌شـه‌پێـدان (RDO) راپۆرتێکی ئادەکردووە لەسەر بەڵێنەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردەنکانی دوو ساڵی پێشوو کەزۆربەیان جێبەجێنەکراون. زۆرترینی بەڵێنەکان لەلایەن لیستی گۆڕانەوە دراوە کە (228) بەڵێن لەخۆدەگرێت و بەدوای ئەویشدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (183) بەڵێن و پاشان یەکگرتووی ئیسلامی (127) بەڵێن و پاشان کۆمەڵی ئیسلامی (79) بەڵێن. پارتی دیموکراتی کوردستان (60) بەڵێنی داوە، ھەروەھا نەوەی نوێ (50) بەڵێن کەیەکێک لە بەڵێنەکان دابینکردنی (150) ھەزار ھەلی کار بووە. رێـکخـراوى توێژینه‌وه‌و گـه‌شـه‌پێـدان (RDO ) رێکخراوێکى ناوخۆیى سه‌ربه‌خۆى ناحکومییه، ئیش له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌کات. بەپێی راپۆڕتی رێکخراوەکە لە تایبەتە بەکارەکانی په‌رله‌مانى کوردستان له‌ساڵى دووه‌میدا (1/10/2019 ــ 30/9/2020)، لەو ماوەیدا که‌ده‌کاته ماوه‌ى یه‌ک ساڵى ته‌واو، په‌رله‌مانى کوردستان ته‌نیا (31) کۆبوونه‌وه‌ى کردووه، (17) کۆبوونه‌وه له‌وه‌رزى پاییز‌ى ساڵى یه‌که‌م بووه، (7) کۆبوونه‌وه له‌وه‌رزى به‌هاره‌ى ساڵى دووه‌م بووه، (7) کۆبوونه‌وه له‌وه‌رزى پاییز‌ى ساڵى دووه‌م بووه ته‌نیا (7) یاساى په‌سندکردووه. هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ به‌ڵێنه‌کانى شه‌ش لیستى ناو په‌رله‌مانى کوردستان پڕۆژه‌ى چاودێریکردنى جێبه‌جێکردنى به‌ڵێنى لیسته‌کانى په‌رله‌مانی کوردستان، بۆ ساڵى یه‌که‌م ته‌نیا چوار لیستى گه‌وره‌ى ناو په‌رله‌مانى ده‌گرته‌وه، که بریتى بوون لهپارتى دیموکراتى کوردستان (45) کورسى، یه‌کێتیى نیشتیمانیى کوردستان (21) کورسى، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان (12) کورسى، نه‌وه‌ى نوێ (8) کورسى ــ هه‌رچه‌نده کۆمه‌ڵێک کێشه‌ى ناوخۆییان هه‌یه‌و هه‌ندێک له‌ئه‌ندامانیان بانگه‌شه‌ى جیابوونه‌وه له‌م فراکسیۆنه ده‌که‌ن. له‌ساڵى دووه‌مدا، جگه له‌م چوار لیسته، ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ردوو لیستى ئیسلامی، کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌کوردستان (7) کورسى ، یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان خاوه‌نى (5) کورسیش ده‌که‌ین. لێره له‌خواره‌وه، رێژه‌و راده‌ى جێبه‌جێکردنى به‌ڵێنى لیسته‌کان له‌ماوه‌ى ساڵى دووه‌مى په‌رله‌مان، ده‌خه‌ینه‌ڕوو. دواتر کۆى گشتى راده‌ى جێبه‌جێکردنى به‌ڵێنه‌کان له‌ماوه‌ى هه‌ردوو ساڵى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى کوردستان، بۆ ئه‌م شه‌ش لیسته ده‌خه‌ینه‌ڕوو. یه‌که‌م: لیستى ژماره (183)ى پارتى دیموکراتى کوردستان. به‌رنامه‌ى لیستى پارتى له (10) به‌ش پێکهاتووه‌و له‌کۆى گشتیدا بریتییه له (60) به‌ڵێن، هه‌ر به‌شێک دابه‌ش ده‌بێته‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌رو سێکته‌رى جیاواز، به‌جۆرێک به‌رنامه‌که ئه‌وه‌نده فراوانه، ئه‌وه‌نده به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى تێدایه، هه‌ندێکیان جێبه‌جێکردنیان ئه‌سته‌مه‌و هه‌ندێکى تریشیان هیچ پەیوه‌ندى به‌په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه نییه. به‌شى یه‌که‌مى به‌رنامه‌ى لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان (10) به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردن له‌خۆده‌گرێت، به‌شى دووه‌م (11) به‌ڵێنى تێدایه، به‌شى سێیه‌میش (8) به‌ڵێن، به‌شى چوارەم (3) به‌ڵێن، به‌شى پێنجه‌م (4) به‌ڵێن، به‌شى شه‌شه‌م (5) به‌ڵێن، به‌شى حه‌وته‌م (5) به‌ڵێن، به‌شى هه‌شته‌م (6) به‌ڵێن، به‌شى نۆیه‌م (4) به‌ڵێن و به‌شى دەیهم (4) به‌ڵێن له‌خۆده‌گرێت. کۆى به‌ڵێنه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ ده‌نگده‌رانى، بریتییه له (60) به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردن که‌پێویست ده‌کات له‌ماوه‌ى چوار ساڵى خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا جێبه‌جیێان بکات. به‌شێک له‌م به‌ڵێنانه به‌شێکن له‌کارى حکومه‌ت، وه‌کو ده‌زانین جیاوازى هه‌یه له‌نێوان به‌ڵێنه‌کانى هه‌ڵبژاردن که لیسته‌کان به‌ده‌نگده‌رى خۆیانى ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى کارى حکومه‌ت که له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى حکومییه‌وه پێشکه‌ش به‌په‌رله‌مانى کوردستان کراوه، بۆ نموونه، به‌شێک له‌به‌ڵێنه‌کانى لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان، بریتییه له‌مانه‌ى خواره‌وه: - «جێبه‌جێکردنى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوورو پێداگیرى له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هه‌موو ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و دیاریکردنى سنوورى کوردستان و کۆتاییهێنان به‌دواخستن و خۆدزینه‌وه له‌جێبه‌جێکردنی». - «ڕێکخستنى نوێنه‌رایه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌کان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا». - «؛کارکردن بۆ چاره‌سەرکردنى گرفتى ئاواره‌کان به‌گشتى و باشترکردنى بار‌و گوزه‌رانیان، هاوکات هه‌وڵدان و هاوکارى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى بۆ دابینکردنى سه‌قامگیریی له‌ناوچه‌کانیان به‌مه‌به‌ستى گهڕانهوهیهکى شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌و سه‌ربه‌رزانه‌و ژیانێکى ئاسووده«. ئه‌م سێ خاڵه نموونه‌ى زۆر بچووکن له‌باره‌ى گشتگیرى به‌ڵێنه‌کان و ئه‌سته‌مى جێبه‌جێکردنیان، چونکه پەیوه‌ندییان به‌کارى په‌رله‌مانییه‌وه نییه‌و به‌رپرسیارێتى حکومه‌تى عێراقى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه، بۆیه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى لیستى (183)ى پارتى به‌ده‌نگده‌رانى خۆیانیان داوه، به‌شێکن له‌کارنامه‌ى حکومه‌ت و پەیوه‌ندییان به‌کارى په‌رله‌مانییه‌وه نییه‌و له‌په‌رله‌مانیش جێبه‌جێ ناکرێن. جگه له‌م تێبینییانه له‌باره‌ى به‌ڵێنه‌کان، له‌ساڵى دووه‌مى کارى خۆیاندا، لیستى پارتى ته‌نیا دوو (2) به‌ڵێنیان جێبه‌جێکردووه که بریتین له‌مانه‌ى خواره‌وه: (1) سیسته‌می مووچه‌و خانه‌نیشینی و هه‌موو جۆره ئیمتیازاتێکی ماددی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی شه‌فاف دابڕێژرێنه‌وه که‌عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌دی بێنێ). ئه‌م به‌ڵێنه له‌نێو یاساى چاکسازیدا جێبه‌جێکراوه. (2) داکۆکیکردن له‌مافه سیاسى و کارگێڕى و کولتوورییه‌کانى تورکمان و کلدان، سریان، ئاشوورو ئه‌رمه‌ن، هه‌روه‌ها مافى کوردانى ئێزدى و فه‌یلى و، کارکردن بۆ ده‌سته‌به‌رکردنیان). به‌شێک له‌م به‌ڵێنه که تایبه‌ته به‌تورکمان، له‌نێو بڕیارى ده‌ستنیشانکردنى بۆنه فه‌رمییه‌کانى پێکهاته‌ى تورکمان جێبه‌جێکراوه. دووه‌م: لیستى ژماره (105)ى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان یه‌کێتیى نیشتیمانى کوردستان (183) به‌ڵێنى به‌ده‌نگده‌رانى خۆی داوه‌و کارنامه‌که له (5) به‌ش پێکهاتووه، هه‌ر به‌شێک دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر چه‌ندین مادده‌و سێکته‌رى جیاواز، به‌رنامه‌که ئه‌وه‌نده فراوانه‌و ئه‌وه‌نده به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى تێدایه، هه‌ندێکیان جێبه‌جێکردنیان ئه‌سته‌مه‌و هه‌ندێکى تریشیان هیچ پەیوه‌ندى به‌کارى په‌رله‌مانییه‌وه نییه. به‌ڵێنه‌کانى یه‌کێتى له‌پێشه‌کییه‌کى (9) خاڵى پێکدێت، ئینجا به‌شى یه‌که‌م (17) به‌ڵێن، به‌شى دووه‌م (9) به‌ڵێن، به‌شى سێیه‌م (33) به‌ڵێن، به‌شى چواره‌م (80) به‌ڵێن، به‌شى پێنجه‌م (35) به‌ڵێن، له‌خۆده‌گرێت. وه‌کو سه‌رجه‌م لیسته‌کانى تریش، به‌شێک له‌به‌ڵێنه‌کانى یه‌کێتى نیشتیمانى، جگه له‌وه‌ى به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى نین، به‌رنامه‌و کارى رۆژانه‌و ئاسایى حکومه‌تن، یا پرۆگرامى حکومه‌تن و ده‌بێت حکومه‌ت جێبه‌جێیان بکات، یان ته‌نانه‌ت به‌حکومه‌تی هه‌رێمى کوردستانیش جێبه‌جێ ناکرێن، نه‌وه‌کو په‌رله‌مان، بۆ نموونه: ــ کارکردن بۆ دیاریکردنى سنوورى باشوورى کوردستان، به‌جێبه‌جێکردنى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوورى عێراقى فیدراڵ. ــ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى گشتى له‌عێراق و هه‌رێمى کوردستان. ــ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى بڕیارى پێدانى سولفه‌ى عه‌قار. ئه‌م سێ خاڵه، نموونه‌یه‌کى بچووکن له‌باره‌ى گشتگیرى به‌ڵێنه‌کان و ئه‌سته‌مى جێبه‌جێکردنیان، چونکه پەیوه‌ندییان به‌کارى په‌رله‌مانییه‌وه نییه‌و به‌رپرسیارێتى حکومه‌تى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه. جگه له‌م تێبینییانه له‌باره‌ى به‌ڵێنه‌کان، ده‌بینین لیستى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان له‌ساڵى دووه‌مى کارى په‌رله‌ماندا ته‌نیا (4) به‌ڵێنى جێبه‌جێکردووه، ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ى په‌سندکردنى دوو یاسادا، به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه: (1) به‌ڵێنى ژماره (4) له‌نێو به‌ڵێنه‌کانى تایبه‌ت به‌که‌رتى دارایى و بانکى که‌جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه (رێکخستن و یه‌کخستنه‌وه‌ی مووچه‌و که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازی مووچه‌ی نێوان پله باڵاکان و فه‌رمانبه‌ران). ئه‌م به‌ڵێنه له‌نێو یاساى چاکسازیدا جێبه‌جێکراوه. (2) به‌ڵێنى ژماره (5) له‌نێو به‌ڵێنه‌کانى تایبه‌ت به‌که‌رتى دارایى و بانکى که جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه (پشتیوانیکردن له‌هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی چاکسازی که له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت). ئه‌م به‌ڵێنه‌ش له‌نێو یاساى چاکسازیدا جێبه‌جێکراوه. (3) به‌ڵێنى ژماره (3) له‌نێو به‌ڵێنه‌کانى تایبه‌ت به‌که‌رتى ته‌ندروستى که جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه (کارکردن بۆ ده‌رکردنى یاساى پاراستنى مافى نه‌خۆش)، ئه‌م به‌ڵێنه له‌نێو یاساى پاراستنى مافى نه‌خۆشدا جێبه‌جێکراوه. (4) به‌ڵێنى ژماره (1) له‌نێو به‌ڵێنه‌کانى تایبه‌ت به‌خانه‌نشینان که جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر (هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى خزمه‌ت و خانه‌نشینى پله تایبه‌ته‌کان و ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵبژێردراوه‌کان، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى جیاوازى مووچه‌ى نێوانیان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران)، ئه‌م به‌ڵێنه له‌نێو یاساى چاکسازیدا جێبه‌جێکراوه. سێیه‌م: لیستى ژماره (148)ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌رنامه‌ى لیستى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له (4) ته‌وه‌ر پێکهاتووه‌و له‌کۆى گشتیدا (228) به‌ڵێن له‌خۆده‌گرێت، هه‌ر ته‌وه‌رێک دابه‌ش ده‌بێته‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک به‌ش و سێکته‌رى جیاواز، به‌جۆرێک به‌رنامه‌که ئه‌وه‌نده فراوانه، ئه‌وه‌نده به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى تێدایه، هه‌ندێکیان جێبه‌جێکردنیان ئه‌سته‌مه‌و هه‌ندێکى تریشیان هیچ پەیوه‌ندى به‌کارى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه نییه. له‌ته‌وه‌رى یه‌که‌مدا (33) به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى به‌ده‌نگده‌رانى خۆی داوه‌و له‌ته‌وه‌رى دووه‌میشدا (72) به‌ڵێن هه‌یه، له‌ته‌وه‌رى سێیه‌میشدا (56) به‌ڵێن دراوه‌و له‌ته‌وه‌رى چواره‌میشدا (67) به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردن له‌خۆده‌گرێت. به‌م شێوه‌یه کۆى گشتى به‌ڵێنه‌کانى لیستى (148)ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌گاته (228) به‌ڵێن، به‌زۆرترین به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى نێو چوار لیسته سه‌ره‌کییه‌که‌ى په‌رله‌مان داده‌نرێت. به‌ڵێنه‌کانى هه‌ڵبژاردنى لیستى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش هه‌روه‌کو به‌ڵێنه‌کانى لیستى پارتى و یه‌کێتى، به‌شێکى زۆرى ئه‌م به‌ڵێنانه، یا پەیوه‌ندییان به‌په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه نییه، به‌و مانایه‌ى به‌ڵێن نین بۆ دانانى یاسایه‌کى په‌رله‌مانى، یا ده‌رکردنى بڕیارێکى په‌رله‌مانى، به‌ڵکو به‌شێکن له‌کارى حکومه‌ت. بۆ نموونه، به‌شێک له‌به‌ڵێنه‌کانى لیستى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان، بریتییه له‌مانه‌ى خواره‌وه: - «پێداگیری له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى ناوچه‌دابڕاوه‌کان به‌پێى ستراتیژییه‌کى نیشتیمانى و به‌پشتبه‌ستن بهدهستوورو به‌ڵگه‌نامه‌و راستییه مێژوویى و جوگرافییه‌کان، به‌تایبه‌ت پرسى که‌رکوک و چاره‌سه‌رکردنى به‌گوێره‌ى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوورى عێراق». - «دامه‌زراندنى ده‌سته‌یه‌ک بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و پارانه‌ى به‌نایاسایى براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم». - «له‌ماوه‌ى یه‌ک مانگدا خاوه‌ندارێتى هه‌ردوو پاڵاوگه‌ى بازیان و که‌ڵه‌ک بدرێته‌وه به‌حکومه‌تى هه‌رێم». -»سپاردنى پرسى په‌سندکردنى بودجه به‌په‌رله‌مان». ئه‌م چوار خاڵه، نموونه‌ى زۆر بچووکن له‌باره‌ى گشتگیرى به‌ڵێنه‌کان و جێبه‌جێ نه‌کردنیان، چونکه به‌شێکیان پەیوه‌ندییان به‌کارى په‌رله‌مانییه‌وه نییه‌و به‌رپرسیارێتى حکومه‌تى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه، پرسى بودجه‌ش تائێستا دواى دوو ساڵ له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان، ئه‌گه‌رچى وه‌زیرى دارایى گۆڕانیشه، به‌ڵام تا (30/9) نه‌هاتۆته په‌رله‌مان. بۆیه به‌شێکى زۆر له‌و به‌ڵێنانه‌ى لیستى (148)ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان داویانه‌ته ده‌نگده‌رانیان، به‌شێکن له‌کارنامه‌ى حکومه‌ت و پەیوه‌ندییان به‌کارى په‌رله‌مانییه‌وه نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌ڵێنه‌کانى لیستى گۆڕان له‌هه‌ندێک خاڵدا، نزیکن له‌وه‌ى به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى بن، چونکه جه‌خت ده‌که‌نه‌سه‌ر داڕشتنى یاساى تازه، یا هه‌موارکردنه‌وه‌ى هه‌ندێک یاساى پێشتر، ئه‌وه‌ش بنه‌ماى سه‌ره‌کى کارى په‌رله‌مانییه. جگه له‌م تێبینییانه له‌باره‌ى به‌ڵێنه‌کان، له‌ساڵى دووه‌مدا لیستى گۆڕان ته‌نیا (2) به‌ڵێنى خۆیان جێبه‌جێکردووه که‌بریتین له: (1) هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یان هه‌موارکردنى هه‌موو ئه‌و یاسا‌و رێنمایى و بڕیاره تایبه‌تانه‌ى په‌یوه‌ندیدارن به‌سیسته‌مى مووچه، خانه‌نشینى و ئیمتیازى به‌رپرس و وه‌زیرو په‌رله‌مانتاران، به‌جۆرێک دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى تێدا فه‌راهه‌م بێت). به‌شێک له‌م به‌ڵێنه له‌نێو یاساى چاکسازیدا جێبه‌جێکراوه. (2) چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى بیرۆکراتى و پله‌به‌ندیى له‌نێوه‌نده ته‌ندروستییه‌کاندا، به‌جۆرێک که‌شێکى دادپه‌روه‌رانه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌کان له‌نێوان پزیشک و به‌رپرس، پزیشک و کارمه‌ند، کادیرى ته‌ندروستى و نه‌خۆشدا بێته ئاراوه). به‌شێک له‌م به‌ڵێنه له‌نێو یاساى ماف و ئه‌رکى نه‌خۆش جێبه‌جێکراوه. چواره‌م: لیستى ژماره (134)ى نه‌وه‌ى نوێ. نه‌وه‌ى نوێ (50) به‌ڵێنى به‌ده‌نگده‌رانى خۆی داوه، وه‌کو سه‌رجه‌م لیسته‌کانى تریش، به‌شێکى زۆرى به‌ڵێنه‌کانى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وى نوێ، جگه له‌وه‌ى به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى نین، به‌رنامه‌و کارى رۆژانه‌و ئاسایى حکومه‌تن، یا پرۆگرامى حکومه‌تن و ده‌بێت حکومه‌ت جێبه‌جێیان بکات، هه‌ندێک له‌م به‌ڵێنانه به‌حکومه‌تیش جێبه‌جێ ناکرێن، نه‌وه‌کو په‌رله‌مان. له‌کاتێکدا جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ خۆى به‌ئۆپۆزسیۆن ده‌زانێت و به‌شداریش نییه له‌حکومه‌ت تاوه‌کو ئیشیان له‌سه‌ر بکات، بۆ نموونه: ــ ره‌خساندنى (150) هه‌زار هه‌لى کارى نوێ. ــ دروستکردنى (100) هەزار یه‌که‌ى نیشته‌جێبوون. ــ دروستکردنى (20) به‌نداو له‌هه‌رێمى کوردستان. ــ دروستکردنى (20) نه‌خۆشخانه‌ى (200) قه‌ڕه‌وێڵه‌یى. ــ دروستکردنى سێ پاڵاوگه‌ى نوێ له‌هه‌رێمى کوردستان. ــ دامه‌زراندنى سێ بانکى ئه‌هلى گه‌وره له‌هه‌رێمى کوردستان. ــ به‌رزکردنه‌وه‌ى تواناى به‌رهه‌مهێنانى چیمه‌نتۆ بۆ (10) ئه‌وه‌نده. ئه‌م خاڵانه‌مان ته‌نیا وه‌کو نموونه‌یه‌ک له‌نێو به‌ڵێنه‌کانى لیستى نه‌وه‌ى نوێ ده‌رهێناوه، ئه‌گینا به‌ڵێنى له‌م شێوه‌یه‌ى زۆرى تێدایه پەیوه‌ندییان به‌کارى په‌رله‌مانییه‌وه نییه. به‌گشتى لیستى نه‌وه‌ى نوێ له‌ماوه‌ى ساڵى رابردووى کاره‌کانى په‌رله‌مانى کوردستاندا، هیچ یه‌کێک له‌م (50) به‌ڵێنه‌ى جێبه‌جێ نه‌کردووه که به‌ده‌نگده‌رانى خۆى داوه. پێنجه‌م: لیستى ژماره (194)ى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان. کۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردنى خۆى دابه‌شکردۆته سه‌ر (7) ته‌وه‌ر، هه‌ر ته‌وه‌رێک کۆمه‌ڵێک به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردن له‌خۆده‌گرێت و به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه دابه‌شکراوه: سیاسى (9) به‌ڵێن، یاسایى (7) به‌ڵێن، ئابوورى و خۆشگوزه‌رانى (13) به‌ڵێن، ئایینى (7) به‌ڵێن، په‌روه‌رده‌و فێرکردن (11) به‌ڵێن، کۆمه‌ڵایه‌تى (11) به‌ڵێن، شه‌فافییه‌ت و دادگه‌رى (11) به‌ڵێن. وه‌کو سه‌رجه‌م لیسته‌کانى تریش، به‌شێک له‌به‌ڵێنه‌کانى کۆمه‌ڵى ئیسلامى، جگه له‌وه‌ى به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى نین، به‌رنامه‌و کارى رۆژانه‌و ئاسایى حکومه‌تن، یا پرۆگرامى حکومه‌تن و ده‌بێت حکومه‌ت جێبه‌جێیان بکات، یا ته‌نانه‌ت به‌حکومه‌تی هه‌رێمى کوردستانیش جێبه‌جێ ناکرێن، نه‌وه‌کو په‌رله‌مان، له‌کاتێکدا کۆمه‌ڵى ئیسلامى خۆى به‌ئۆپۆزسیۆن داده‌نێت و به‌شداریش نییه له‌حکومه‌ت، بۆ نموونه: - رێگریکردن له‌تاڵانفرۆشى نه‌وتى خاو‌و به‌رهه‌مه‌کانى و ده‌رهێنانى له‌ده‌ستى که‌س و حزب. - په‌ره‌پێدان و پاراستنى به‌ها باڵاکانى کۆمه‌ڵگه، له‌ڕێگه‌ى دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌کانى وه‌کو خێزان، میدیا، مزگه‌وت، قوتابخانه‌و ڕێکخراوو یانه‌کانه‌وه، هه‌روه‌ها گرنگیدان به‌و هۆکارو شێوازانه‌ى ده‌توانن ڕۆڵى گه‌وره ببینن له‌چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانى ئاکار‌و ڕه‌وشتى ئیسلامى. - کردنه‌وه‌ى شوێنى تایبه‌ت به‌نوێژکردن له‌فه‌رمانگه‌و شوێنه گشتییه‌کان. ئه‌م سێ خاڵه‌مان ته‌نیا وه‌کو نموونه‌یه‌ک له‌نێو به‌ڵێنه‌کانى لیستى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌رهێناوه، ئه‌گینا به‌ڵێنى له‌م شێوه‌یه‌ى زۆرى تێدایه، نموونه‌یه‌کى بچووکن له‌باره‌ى گشتگیرى به‌ڵێنه‌کان و ئه‌سته‌مى جێبه‌جێکردنیان له‌نێو هۆڵى په‌رله‌ماندا، چونکه پێوه‌ندییان به‌کارى په‌رله‌مانییه‌وه نییه. به‌شێکى زۆرى به‌ڵێنه‌کانى لیستى کۆمه‌ڵ، به‌شێکن له‌کارنامه‌ى حکومه‌ت، نه‌وه‌کو په‌رله‌مان. به‌گشتى کۆمه‌ڵى ئیسلامیى (69) به‌ڵێنى به‌ده‌نگده‌رانى خۆی داوه، له‌ماوه‌ى یه‌ک ساڵى ڕابردووى کاره‌کانى په‌رله‌مانى کوردستاندا ته‌نیا (2) به‌ڵێنى خۆى جێبه‌جێ کردووه: (1) کردنه‌وه‌ى شوێنى تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌رى ئالووده‌بووان به‌ماده هۆشبه‌ره‌کان و سه‌رله‌نوێ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناو کۆمه‌ڵگه). که به‌ژماره (10) له‌نێو به‌ڵێنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا هاتووه. (2) نیوه‌ى ئه‌م به‌ڵێنه‌یان جێبه‌جێکراوه (به‌رکارکردنى یاساى خانه‌نشینى یه‌کگرتووى عێراق و به‌رزکردنه‌وه‌ى که‌مترین مووچه‌ى خانه‌نشینى و که‌مکردنه‌وه‌ى مووچه‌ى پله باڵاکان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خانه‌نشینى نایاسایى سه‌ربازیى و مه‌ده‌نى) که به‌ژماره (8) له‌نێو به‌ڵێنه‌کانى تایبه‌ت به‌شه‌فافییه‌ت و دادگه‌ریدا ئاماژه‌ى بۆ کراوه. لیستى کۆمه‌ڵ نه‌یتوانیوه نیوه‌ى یه‌که‌مى ئه‌م به‌ڵێنه جێبه‌جێ بکات، به‌ڵام نیوه‌ى دووه‌مى له‌نێو یاساى چاکسازیدا چه‌سپێنراوه. شه‌شه‌م: لیستى ژماره (119)ى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان. یه‌کگرتووى ئیسلامى به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردنى خۆى دابه‌شکردۆته سه‌ر (11) ته‌وه‌رو (127) به‌ڵێنى به‌ده‌نگده‌رانى داوه. هه‌ر ته‌وه‌رێک کۆمه‌ڵێک به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردن له‌خۆ ده‌گرێت، به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه دابه‌شکراوه: حوکمڕانى ره‌شید (7) به‌ڵێن، دژایه‌تیکردنى گه‌نده‌ڵى (6) به‌ڵێن، پێگه‌ى هه‌رێمى کوردستان (9) به‌ڵێن، گه‌شه‌پێدانى ئابوورى (37) به‌ڵێن، خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان (19) به‌ڵێن، ئاسایش و ئاشتى کۆمه‌ڵایه‌تى (8) به‌ڵێن، رۆشنبیرى و هونه‌رو وه‌رزش (9) به‌ڵێن، چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تى (9) به‌ڵێن، رۆڵ و پێگه‌ى ئافره‌تان (5) به‌ڵێن، رۆڵ و پێگه‌ى گه‌نجان (8) به‌ڵێن، پاراستنى ژینگه (5) به‌ڵێن. به‌شێک له‌به‌ڵێنه‌کانى یه‌کگرتووى ئیسلامیش هه‌روه‌کو حزبه‌کانى تر جگه له‌وه‌ى به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى نین، به‌رنامه‌و کارى رۆژانه‌و ئاسایى حکومه‌تن، یا پرۆگرامى حکومه‌تن و ده‌بێت حکومه‌ت جێبه‌جێیان بکات، یا ته‌نانه‌ت به‌حکومه‌تی هه‌رێمى کوردستانیش جێبه‌جێ ناکرێن، نه‌وه‌کو په‌رله‌مان، بۆ نموونه: -دامه‌زراندنى په‌یوه‌ندییه‌کى هاوسه‌نگ له‌نێوان گه‌لى کوردستان و گه‌لانى دراوسێ و ناوچه‌که، بۆ به‌دیهێنانى ئاشتى و سه‌قامگیرى سیاسى نێوانمان و دۆزینه‌وه‌ى فۆڕمى نوێى پێکه‌وه ژیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز‌و به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش. -چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى که‌رکوک و ناوچه دابڕێندراوه‌کان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان له‌چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراقدا. -دروستکردنى ژماره‌یه‌ک به‌نداوى گه‌وره‌و بچووک. -گه‌یاندنى گازى سروشتى به‌ماڵان و شوێنه گشتییه‌کان. -دروستکردنى یاریگاو کۆمه‌ڵگه‌ى وه‌رزشى. ئه‌م پێنج خاڵه‌مان ته‌نیا وه‌کو نموونه‌یه‌ک له‌نێو به‌ڵێنه‌کانى لیستى یه‌کگرتووى ئیسلامی ده‌رهێناوه، ئه‌گینا به‌ڵێنى له‌م شێوه‌یه‌ى زۆرى تێدایه، ئه‌مانه نموونه‌یه‌کى بچووکن له‌باره‌ى گشتگیرى به‌ڵێنه‌کان و ئه‌سته‌مى جێبه‌جێکردنیان له‌نێو هۆڵى په‌رله‌ماندا، چونکه پێوه‌ندییان به‌کارى په‌رله‌مانییه‌وه نییه. به‌شێکى زۆرى به‌ڵێنه‌کانى لیستى یه‌کگرتوو، به‌شێکن له‌کارنامه‌ى حکومه‌ت، نه‌وه‌کو په‌رله‌مان، له‌کاتێکدا یه‌کگرتوو خۆى به‌ئۆپۆزسیۆن ده‌زانێت و به‌شدار نییه له‌حکومه‌ت و ناتوانێت جێبه‌جێیان بکات. به‌شێک له‌به‌ڵێنه‌کانیش، به‌ڵێنى په‌رله‌مانین و ده‌کرێت له‌په‌رله‌ماندا کاریان له‌سه‌ر بکرێت و جێبه‌جێ بکرێن، ئێمه‌ش چاودێرى راده‌و رێژه‌ى جێبه‌جێکردنیان ده‌که‌ین. لیستى یه‌کگرتووى ئیسلامى که (127) به‌ڵێنى به‌ده‌نگده‌رانى خۆی داوه، له‌ماوه‌ى ساڵى رابردووى کاره‌کانى په‌رله‌مانى کوردستاندا، ته‌نیا یه‌ک به‌ڵێنی جێبه‌جێ کردووه که‌بریتى بوو له: (1) پێداچوونه‌وه به‌سیسته‌می مووچه به‌جۆرێک دادپه‌روه‌ری ده‌سته‌به‌ربکات له‌نێوان مووچه‌ى پله باڵاکان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی). ئه‌م به‌ڵێنه له‌ناو یاساى چاکسازیدا جێبه‌جێکراوه.
ھاوڵاتی، شاناز حه‌سه‌ن سازان جەمال عەبدوڵڕەحمان، کارمەندی تەندروستی لەشاری سلێمانی، ھەفتەی رابردوو گیانی لەدەستدا دوای دووەمجار توشبوونی بەکۆرۆنا. سازان لەدایکبووی ساڵی 1973 بوو، پێشتر دووچاری نەخۆشی شیرپەنجە بوو، بەڵام چاکبووەوە، لەجاری یەکەمیشیدا لەھاوینی ئەمساڵ بەکۆرۆنا دیسانەوە چاکبووەوە، بەڵام ھەفتەی رابردوو دوای توشبوونی بۆ جاری دووەم بە نەخۆشی کۆرۆنا رۆژی 14ی ئەم مانگە کۆچی دوایی کرد. پزیشکێکى پسپۆر هۆشدارى ده‌دات ده‌کرێت دواى دوو مانگ لهچاکبوونهوهى توشبوویه‌کى کۆرۆنا دووباره تووشى ڤایرۆسه‌که ببێته‌وه‌و ده‌ڵێت» رۆژانه شتى نوێى له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌که ده‌رده‌که‌وێت و دژه‌ته‌نه‌کان تا دوومانگ به‌رگرییان به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌که ده‌مێنێت». زیاتر له‌حه‌وت مانگه ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستاندا بڵاوبۆته‌وه‌و تاوه‌کو ئێستا (60) هه‌زارو (906) توشبووى کۆرۆنا ده‌ستنیشانکراون، (37) هه‌زارو (119) توشبوویان چاکبوونه‌ته‌وه‌و دوو هه‌زار و (129) توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌پێى ئامارێکى خه‌مڵێنراو له‌هه‌رێمدا تائێستا زیاتر له (100) توشبوو دووباره تووشى ڤایرۆسه‌که بوونه‌ته‌وه‌و (6) که‌سیان مردوون، که‌یه‌کێکیان پزیشکه‌که‌ى دهۆک و ئه‌وه‌ى دیکه‌یان کارمه‌ندى ته‌ندروستى بووه له‌سلێمانى. تائێستا له‌هه‌رێمى کوردستاندا زیاتر له‌دوو هه‌زارو (500) پزیشک و کارمه‌ندى ته‌ندروستى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و (50) توشبوویان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و له‌و ژماره‌یه دوو که‌سیان دووه‌م جار کۆرۆنایان گرتووه‌و گیانیان له‌ده‌ستداوه. یه‌کێک له‌و توشبووانه کارمه‌ندێکى ته‌ندروستى سلێمانیه له‌نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ناوى، دواى ئه‌وه‌ى دووجار تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو، گیانى سپارد. دکتۆر ژیار به‌ختیار، پزیشکى نیشتەجێی خولاو له‌نه‌خۆشخانه‌ى شار له‌پارێزگاى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «به‌داخه‌وه توشبوومان هه‌یه که‌دواى چاکبوونه‌وه‌ى دووباره تووشى ڤایرۆسه‌که ده‌بنه‌وه به‌دوو هۆکار یه‌کێکیان ئه‌و که‌سانەن کە له‌شى دژه‌ته‌نى په‌یدا نه‌کردووه یان زۆر که‌مى په‌یدا کردووه به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌که‌و دووه‌میش ئه‌و توشبووانەن که ڤایرۆسه‌که کاریگه‌رى له‌سه‌ر سییه‌کانى کردووه‌و دووباره که به‌رکه‌وته ده‌بێته‌وه تووشى ڤایرۆسه‌که ده‌بێت». له‌باره‌ى توشبوون و مردنى کارمه‌نده‌که‌ى ته‌ندروستییه‌وه ئه‌م پسپۆڕه وتى «ئه‌و کارمه‌نده به‌رکه‌وته‌ى رۆژانه‌ى له‌گه‌ڵ توشبووان هه‌بوو، که یەکه‌م جار توشبووه به‌توندى گرتوویه‌تى و ئه‌و په‌ڵانه‌ى له سییه‌کاندا دروستى کردووه نه‌ڕۆیشتووه که جارێکى دیکه گرتوویه‌تیه‌وه، سییه‌کانى لەکارخستووە، واته سییه‌کانى زه‌ره‌رى ته‌واوه‌تى پێگه‌یاندووه‌و له‌گه‌ڵیدا خوێن خه‌ست ده‌کاته‌وه‌و بۆته هۆى مردنى». ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه «ئه‌و که‌سانه‌ى دووباره تووشى کۆرۆنا ده‌بنه‌وه‌و ده‌مرن، هۆکاره‌که‌ى ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌ڵانه‌ى ڤایرۆسه‌که له‌جه‌سته‌ى توشبووه‌که‌دا له‌جارى یه‌که‌مدا به‌جێى هێشتووه، ده‌مێننه‌وه‌و ده‌بنه هۆى زیان به سییه‌کان و جه‌ڵده‌ى سییه‌کان یان جه‌ڵته‌ى دڵ یاخود جه‌ڵته‌ى مێشک له‌که‌سه‌که ده‌دات و ده‌بێته هۆى مردنى». دکتۆر ژیار جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه «مه‌رج نیه هه‌موو ئه‌و توشبووانه‌ى بۆ جارى دووه‌م تووشى کۆرۆنا ده‌بن، به‌جه‌ڵده‌ى دڵ بمرن، چونکه هه‌یانه به سییه‌کان ده‌مرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشییه‌کى دیکه‌یان هه‌یه‌و ده‌رمانى په‌ستانى خوێن و شه‌کره‌و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌کانى دیکه به‌کارده‌هێنن زیاتر به‌جه‌ڵده‌ى دڵ ده‌مرن». کاتێک که‌سێک تووشى کۆرۆنا ده‌بێت زیان به سییه‌کانى ده‌گات و خوێنى خه‌ست ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێک توشبوو هه‌یه زیان به سییه‌کانیان ده‌گات، ئاسایى له‌و کاتانه‌دا تا (28) رۆژ نه‌خۆشه‌که ده‌مێنێته‌وه دواتر ده‌مرێت. یاخود که‌سه‌که به‌خێرایى له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا خوێنى خه‌ست ده‌بێته‌وه‌و ده‌مرێت. دکتۆر ژیار، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد «ھەفتەی پێشوو له‌به‌ریتانیا یه‌که‌م حاڵه‌ت له‌جیهاندا تۆمارکرا که به‌هۆى کۆرۆناوه توشبووه‌که تواناى بیستنى له‌ده‌ستداوه واته ئه‌م ڤایرۆسه‌که نوێیه‌و ره‌نگه زۆر نیشانه‌و کاریگه‌رى دیکه‌ى هه‌بێت که تائێستا درکى پێنه‌کراوه‌و نه‌گوازراوه‌ته‌وه. ئه‌م پسپۆڕه هۆشدارى ده‌دات که له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى دۆخه‌که له‌مه‌ترسیدایه‌و وتى «ئێستا رۆژانه وا هه‌ژمارده‌کرێت، هه‌موو کاتژمێرێک یه‌ک که‌س به‌کۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌دات». له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناوه به‌و پێیه‌ى ڤایرۆسێکى نوێیه‌و پسپۆران ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن زۆر شتى له‌سه‌ر نازانرێت، وا ده‌رکه‌وت ئه‌و که‌سه‌ى تووشى ڤایرۆسه‌که ده‌بێت دژه‌ته‌نێک له‌له‌شدا دروستده‌کات وه‌ک به‌رگرى بۆ ڤایرۆسه‌که، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌جیهاندا ژماره‌یه‌کى که‌مى توشبووان دووباره تووشده‌بنه‌وه و هه‌ندێکیان گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن. ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «کۆرۆنا ڤایرۆسێکى تازه‌یه‌و زۆر شێواز‌و نیشانه‌ى هه‌یه‌و له‌هه‌ر که‌سه‌دا به‌شێوازێک ده‌رده‌که‌وێت، بۆیه دووباره توشبوونه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێکه‌و له‌ئێستادا بهحاڵهت هه‌یه«. وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم وتیشى «به‌ڵام ئه‌وه ستاندار نیه هه‌موو توشبووى کۆرۆنا دووجار تووش ببێت یاخود که‌توشبوو بێت و چاکبێته‌وه ته‌واو هه‌رگیز ئه‌و ڤایرۆسه نه‌گرێته‌وه، به‌ڵکو شێوازى هه‌موو ڤایرۆسه‌کان ئاوایه دووباره که‌سه‌که تووش ده‌بێته‌وه«. ئاسۆ حه‌وێزى، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه «ڤایرۆسه‌که نوێیه‌و پێویسته چاوه‌ڕێى هه‌موو ئه‌گه‌رێک بکرێت و هاووڵاتیان به‌چاکبووان و ئه‌وانه‌ش که‌توشبوو نین خۆیان بپارێزن». عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئه‌و کارمه‌نده به‌داخه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رده‌وام به‌رکه‌وته‌ى هه‌بوو له‌گه‌ڵ توشبووه‌کاندا دواى ئه‌وه‌ى جارى یه‌که‌م چاکببوه‌وه‌و گه‌ڕایه‌وه سه‌ر کاره‌که‌ى دووباره تووشى ڤایرۆسه‌که بووه‌وه و گیانى سپارد». له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر له (900) پزیشک و کارمه‌ند تووشى کۆرۆنا بوون. جێگرى ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه «کارمه‌ندێکى ماندوو نه‌ناس بوو که بۆ دووه‌م جار توندتر تووشى ڤایرۆسه‌که بوو و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پێشتر نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى هه‌بوو، به‌ڵام به کۆرۆناکه گیانى سپارد».
هاوڵاتى به‌پێى ئه‌و نوسراوه‌ى که وێنه‌یه‌کى ده‌ست "هاوڵاتى" که‌وتوه و ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کراوه تیایدا راى به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارى وه‌زاره‌ته‌کان و فه‌رمانگه جیاوازه‌کان سه‌باره‌ت به دهرماڵهکانى ده‌درێته فه‌رمانبه‌رانى حکومه‌ت خراوه‌ته‌روو. له‌و راپۆرته‌ى وه‌زیرى داراییدا ئاماژه به ده‌رماڵه ناجێگیره‌کان کراوه و تیایدا له‌باره‌ى،"ده‌رماڵه‌ى مه‌ترسى ئه‌وه خراوهتهرو که 44 ملیار و 256 ملیۆن و 742 هه‌زار و 326 هه‌زار دینار که ده‌کاته %9.4 ى کۆى گشتى موچه له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان به بڕى جیاواز و به‌شێوازى جۆراوجۆر بۆ هه‌موو یان زۆرینه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌کان خه‌رجده‌کرێت، که ده‌بو به بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه خه‌رجبکرێت که به فعلى مه‌ترسى کاریان له‌سه‌ره". هه‌روه‌ها له‌باره‌ى ده‌رماڵه‌ى ترسناکى ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو نزیکه‌ى 900 ملیار دینار خه‌رجده‌کرێت که 70%ى تایبه‌ت ساڵانه بۆ وه‌زاره‌ته‌کانى (ناوخۆ، پێشمه‌رگه، ئاسایش) هو که به‌شێوه‌یه‌کى یه‌کسان بۆ هه‌موو کارمه‌ندان خه‌رجده‌کرێت و تیایدا داواکراوه که جیابکرێته‌وه و به‌پێى گرنگى شوێنى کارکردن دیارى بکرێت واته (ا_ب_ج) به‌پێى دورى و مه‌ترسى جێگاکه.
ئارا ئیبراهیم به‌شێک له‌هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌یانه‌وێت سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رۆڵ ببینێت بۆ خاوکردنه‌وه‌و نه‌هێشتنى گرژییه‌کان و ئامۆژگارى پارتى و یه‌کێتى ده‌که‌ن که لاپه‌ڕه‌کانى رابردوو هه‌ڵنه‌ده‌نه‌وه. یه‌کێتى و پارتى له‌چه‌ندین کات و وێستگه‌ى جیاوازدا له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه لاپه‌ڕه‌کانى یه‌کترى هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌و دواجاریش له‌چه‌ند رۆژى رابردوو له‌ساڵیادى 16ی ئۆکتۆبه‌ردا به‌رپرسانى یه‌که‌مى حکومى و فراکسیۆنه‌کانیان له‌په‌رله‌مان به‌وته‌ى»نه‌شیاو» به‌رانبه‌ر به‌یه‌کتر مامه‌ڵه‌یان کردووه. رۆژى هه‌ینی به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕینى سێ ساڵ به‌سه‌ر رووداوى 16ى ئۆکتۆبه‌ردا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند، «ئه‌و دۆخه نائاساییه‌ى که له‌ئه‌نجامى خیانه‌تى خاکفرۆشانه‌وه، لهکهرکوکو ناوچه کوردستانییه‌کانى تر هاته ئاراوه، جێگه‌ى قبوڵکردن نییه‌و هه‌رگیز زامى خیانه‌تى خاکفرۆشانمان بیر ناچێته‌وه، به‌ڵام له‌خیانه‌ت به‌زامتر ئه‌وه‌یه که گه‌ل خیانه‌تکار سزا نه‌دات». ئەم لێدوانەی مەسرور بارزانی نیگەرانی یەکێتی لێکەوتەوە بەوپێیەی پۆستی حکومی هەیە، یەکێتی پێیوایە نەدەبوو دامودەزگاکانی حکومەت تێکەڵ بەململانێی سیاسی بکات. سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «له‌هه‌رێمى کوردستاندا داموده‌زگاکانى حکومه‌تمان هه‌یه‌و داموده‌زگاى حزبمان هه‌یه، حزب ده‌توانێت گله‌یى و ره‌خنه بگرێت، به‌ڵام داموده‌زگاى حکومى حه‌قى نییه داخڵ بێت له ئیشوکارى ئه‌حزاب و هه‌م نوێنه‌رى حزب بێت هه‌م نوێنه‌رى حکومه‌ت بێت». وتیشی «ئه‌گه‌ر (ئەوان) بڕیاره نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم بن ده‌بێت وه‌ک نوێنه‌رى هه‌موان بێت و له‌گه‌ڵ یه‌کتر وه‌ک یه‌ک مامه‌ڵه بکات». سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره باسى له‌وه‌شکرد له‌چه‌ند حاڵه‌تێک گرژیەکە زۆر خراپ ده‌بێت که‌که‌سێک له‌ناو حکومه‌تدا بێت و وه‌ک نوێنه‌رى حزب قسه بکات، وتی «ئه‌مه کاردانەوەی ده‌بێت، چونکه هه‌ریه‌که له‌ئێمه رۆژێکى هه‌یه‌و ده‌بێت چاوه‌رێى ئه‌وه بکات خه‌ڵک هێرشى ده‌کاته سه‌ر، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت هه‌وڵى ئه‌وه نه‌دات نه‌وعێک له‌ئاساییکردنەوە له‌ناو کۆمه‌ڵگا دروست بکات، گرژییه‌کان هێور بکاته‌وه خراپ ده‌کات خۆى ببێته گرژی و کێشه«. تیمى وه‌زارى پارتى له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌سه‌ر 16ى ئۆکتۆبه‌ر به‌یاننامه‌یه‌کیان بڵاوکرده‌وه‌و رایانگه‌یاند «رووداوى خاکفرۆشتن و له‌ده‌ستدانى نیوه‌ى خاکى کوردستان له 16ی ئۆکتۆبه‌ر، زۆر جیاوازه له 31ى ئابى پیرۆز، که بڕیاریوو ئه‌وکاتیش هه‌ولێرو کوردستان به‌ده‌ردى ئێستاى که‌رکوک و ناوچه کوردستانییه‌کانى تر ببه‌ن». دواتر مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتی له‌ساڵیادى 16ى ئۆکتۆبه‌ردا راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌و له‌به‌شێکیدا وتی «16ی ئۆکتۆبه‌ر، ده‌رئه‌نجامى زنجیره‌یه‌ک پێشبینى هه‌ڵه‌و بڕیارى نه‌خه‌مڵیوى سیاسی‌و ستراتیجى بوو، که له‌ڕیفراندۆمدا فۆرمه‌له کرا». له راگه‌یه‌ندراوى مه‌کته‌بى سیاسی یه‌کێتیدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو که «یه‌کێتى نیشتمانیى کوردستان، به بهرچاوڕوونییهوه لێکه‌وته‌و مه‌ترسییه‌کانى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمێکى نه‌خه‌مڵیووى له‌م جۆره‌ى له‌کوردستانى عێراق، له‌کات و ساتێکى ناوه‌ختدا، ده‌بینى و راى گشتى کوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌کانیشى له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵه‌یه‌کى له‌و جۆره هۆشیار کرده‌وه«. هەروەها لەڕاگەیەندراوەکەی مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیدا هاتووە «سه‌رشۆڕى بۆ چه‌واشه‌کاران و ئه‌وانه‌ش که‌هه‌موو مێژوویان خۆچه‌ماندنه‌وه بووه... ئه‌رکى حکومه‌ت خزمه‌تکردنى هاووڵاتیانه نه‌ک تێوه‌گلانى به‌کێشه سیاسییه‌کان». تیمى یه‌کێتى له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن که «ئه‌گه‌ر بڕیاره حکومه‌ت هه‌ڵوێست له‌سه‌ر رووداو‌و کاره‌ساته‌کان وه‌ربگرێت، ئه‌وا پێویسته باس له‌سه‌رجه‌م رووداوه‌کان وه‌ک یه‌ک بکات به‌ڕووداوه‌کانى 31ى ئاب‌و کاره‌ساتى شه‌نگال جینۆسایدى ئێزدییهکانو روداوه‌کانى تریش». تیمى یه‌کێتى له‌حکومه‌ت ده‌ڵێن، «ئێمه، جه‌ختده‌که‌ینه‌وه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پێویسته هه‌موولایه‌ک په‌ندو ئامۆژگارى له‌کاره‌ساته‌کان وهربگرینو بیانکه‌ین به‌مایه‌ى یه‌کڕیزیى نه‌ته‌وه‌یى و نه‌ک قوڵکردنه‌وه‌ى ناکۆکییهکانو ته‌فره‌قه‌و په‌رته‌وازه‌یی». له 16ى ئۆکتۆبه‌رى 2017، سوپاى عێراق‌و هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبی، له‌دواى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمه‌که‌ى مانگى ئه‌یلولى ئه‌و ساڵه‌و تێکشکاندنى داعش، هێرشیانکرده‌سه‌ر ناوچه جێناکۆکه‌کان‌و ئه‌و ناوچانه‌یان به‌شاری که‌رکوکه‌وه له‌ژێر ده‌ستى پێشمه‌رگه ده‌رهێنا. له‌لایه‌کى دیکه‌وه هه‌ر له‌ساڵیادى 16ى ئۆکتۆبه‌ردا، ئومێد خۆشناو سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتی باسى 16ى ئۆکتۆبه‌رى کرد‌و زیاد جه‌بار سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان وه‌ڵامیدایه‌وه. به‌رپرسێکى یه‌کگرتووى ئیسلامى ده‌ڵێت یه‌کێتى و پارتى ته‌نها «به‌رژه‌وه‌ندى» کۆى کردوونه‌ته‌وه نەک «یه‌کریزیی و ته‌بایی». ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «یه‌کێتى و پارتى ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندى کۆى کردوونه‌ته‌وه، نه له‌سه‌ر ئاستى وتار‌و ستراتیژى نه‌ته‌وه‌یى ته‌حه‌دى و ئاڵانگارییه‌کان، نه کۆده‌نگ بوون نه یه‌کڕیز و ته‌با بوون، بۆ دابه‌شکردنى پۆست و پاره پێکه‌وه‌ن و له‌ماوه‌ى یه‌ک ساڵدا له (10) وێستگه‌و کاتى جیاوازدا هێرشیان کردووه‌ته‌سه‌ر یه‌کترى». هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌کگرتوو که ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستانه وتی «ئه‌م دوو هێزه له (28) ساڵدا نه پایه‌ى دیموکراسییان دروست کردووه، به‌رپرسانى حکومه‌ت له‌هه‌ردوولاو مه‌کته‌بى سیاسى هه‌ردوولا ئاوه‌که‌یان رشت، سه‌رۆکى حکومه‌ت و سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کانیان وه‌ڵامى یه‌کتریان دایه‌وه، بۆیه تا له‌سه‌ر ئه‌م عه‌قڵییه‌ته بن ئه‌م چه‌له‌حانێیه ده‌مێنێت». ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که به‌رپرسى یه‌که‌مى پارتى و یه‌کێتى رێککه‌وتنیان کردووه بۆ کۆتایى هێنان به‌گرژییه‌کان تاکۆتایى پێبێت. ئاراس وه‌لى، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «له‌هه‌رێمى کوردستاندا له‌نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌تایبه‌ت پارتى و یه‌کێتى چه‌ندین ململانێ و گرژى دروست بووه‌و مێژوویه‌کى هه‌یه، به‌ڵام دواجار هه‌ر له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ له‌ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه دانیشتوون بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان». هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، به‌رپرسى یه‌که‌مى پارتى و یه‌کێتى رێککه‌وتنیان کردووه تاکۆتایى به‌م گرژییانه بهێنن، به‌ڵام به‌م شێوازه‌ى ئێستا بڕوات پێناچێت کۆتایى پێبێت، وتیشى «گرژییه‌کانى پارتى و یه‌کێتى کاریگه‌رى له‌سه‌ر خه‌ڵک و بازاڕ کردووه‌و کێشه‌ى زیاتر دروستده‌کات و باشتره نه‌چنه‌وه سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانى رابردوو، ئه‌گه‌ر باسیش بکرێت له‌چوارچێوه‌یه‌کى یاسایى گفتوگۆى له‌سه‌ر بکه‌ن، نه‌ک ببێته هۆى ملشکاندنى یه‌کترى». ئاراس وه‌لى، ره‌خنه‌ى له‌میدیا فه‌رمى و سێبه‌ره‌کانى پارتى و یه‌کێتى گرت که «ده‌بێت هه‌ست به به‌رپرسیارێتى بکه‌ن، رازى نه‌بن به‌رپرسه‌کانیان گرژییه‌کان بڵاوبکه‌نه‌وه‌و خه‌ڵک مه‌شغول بکه‌ن». چاودێرێکى سیاسى ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که نه‌توانراوه جیاوازییه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى دیموکراسى و عه‌قڵانى ئۆرگانیزه بکرێت. زیره‌ک که‌مال، چاودێرى سیاسى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «قۆناغى پێش راپه‌ڕین و دواى راپه‌ڕین نه‌مانتوانیوه جیاوازییه سیاسییه‌کانمان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کى عه‌قڵانى ئۆرگانیزه بکه‌ین». هه‌روه‌ها زیره‌ک ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که جیاوازییه سیاسسییه‌کان به‌تایبه‌ت حزبه سه‌ره‌کییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى دیموکراسى و عه‌قڵانى چوارچێوه‌ى سیاسى و به‌رده‌وام چووه‌ته چوارچێوه‌یه‌کى «نا ئاشتنى له‌بن نه‌هاتوو»، له‌کۆمه‌ڵێک قۆناغى جیاواز بووەته هۆى پێکدادانى سه‌ربازییش». زیره‌ک که‌مال پێشیوابوو، هه‌موو ئه‌و گرژیانه‌ى له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى رووده‌ده‌ن بهههڵدانهوهى هه‌ندێ لاپه‌ڕه هه‌ندێک کاراکته‌رى سیاسى له‌گه‌ڵدایه که دژن به‌ئیراده‌ى ئاشتى و پێکه‌وه‌ژیان.
شاناز حه‌سه‌ن که‌سوکارى مردووانى کۆرۆنا گۆڕه‌کانیان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌و مردوه‌کانیان ده‌به‌نه‌وه گۆڕستانى ئاسایى. ئەگەرچی مۆڵەتیان وەرگرتووە لە ئیدارەی پارێزگای سلێمانی بەڵام تەندروستی هەرێم بە کارێکی نایاسایی دەزانێت و داوای سزادانیان دەکات. دوو لەو کەسانەی کە گۆڕەکانیان هەڵدراونەتەوە یەکێکیان مەلا رەشید مەلای مزگەوتی مەحوی بوو لەسلێمانی کە یەکەم کەس بوو لەسەرەتای مانگی ئازاردا بەکۆرۆنا گیانی لەدەستدا، هەروەها گۆڕى هونه‌رمه‌ند عه‌تا چاوشین له‌لایه‌ن که‌سوکاریانه‌وه. تائێستا له‌هه‌رێمى کوردستاندا زیاتر لە (62) هه‌زار توشبووى کۆرۆنا ده‌ستنیشانکراون، (37) هه‌زار و (119) توشبوویان چاکبوونه‌ته‌وه‌و دوو هه‌زارو (161) توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه. مردووەکان پێشتر لەلایەن لیژنەیەکەوە لەگۆڕسانێکی تایبەت بە کۆرۆنا نێژراون، بەڵام دواتر لەلایەن پارێگاری سلێمانیەوە رەزامەندییان پێدراوە تەرمەکانیان بگوێزنەوە دوای ئەوە کەسوکاریان داوایان کردووە. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئێمه دواى راوێژکردنمان به به‌ڕێوه‌به‌رێتى ته‌ندروستى سلێمانى، دواى (90) رۆژ له‌ناشتنى که‌که‌سوکاره‌که‌ى بیانه‌وێت بیبه‌نه‌وه زێدى خۆیان ده‌توانن گۆڕه‌که‌ى هه‌ڵبده‌نه‌وه‌و بیگوازنه‌وه«. وتیشی «هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌کان ده‌بێت ره‌زامه‌ندى بۆ وه‌ربگیرێت له‌هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، دواتر که‌سوکاره‌که‌ى ده‌توانن ئاسایى گۆڕه‌که بگوازنه‌وه«. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان و تۆمارکردنى یه‌که‌م حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسه‌که له‌شارى سلێمانى، شوێنى تایبه‌ت ته‌رخانکرا بۆ ناشتنى ئه‌و که‌سانه‌ى به‌کۆرۆنا ده‌مرن. تەرمەکان له‌لایه‌ن لیژنهیى ته‌ندروستى و شاره‌وانییه‌وه به‌شێوازى تایبەت دەنێژرێن. عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێڕى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه لیژنه‌ى تایبه‌تمان پێکهێناوه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه ته‌رمه‌کان ده‌نێژران بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵک و که‌سوکارى دووربن له توشبوون به‌ڤایرۆسه‌که له‌ژێر رێنمایى ته‌ندروستیدا به‌ڕێوه‌بچێت». جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى، وتیشى «ئه‌وه‌ى ئێمه تائێستا رێگه‌مان پێداون ته‌نیا سێ که‌س بوون که له‌سه‌ره‌تاشدا داوایان ده‌کرد ته‌رمه‌که‌یان بده‌ینه‌وه‌و له‌ژێر رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان و به‌مۆڵه‌تى پارێزگار گۆڕه‌کانیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه«. عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د ئه‌ه‌وشى روونکرده‌وه «هه‌ر هاووڵاتیه‌ک بیه‌وێت و داوابکات ده‌توانێت ئاگادارمان بکاته‌وه‌و دواى تێپه‌ڕبوونى (90) رۆژ به‌سه‌ر ناشتنى مردووه‌که‌دا ده‌توانێت گۆڕه‌که‌ى بگۆڕێت». ئه‌م به‌رپرسى ته‌ندروستییه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وەشکرد له‌مه‌ودوا هه‌ر توشبوویه‌کى کۆرۆنا گیانى سپارد ده‌درێته‌وە به‌که‌سوکارى و له‌ژێر چاودێریى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کاندا دەنێژرێت. تائێستا ته‌نیا له‌پارێزگارى سلێمانى زیاتر له (400) که‌س به‌کۆرۆنا مردوون و له‌گۆڕستانێکى تایبه‌ت نیژراون، که‌سوکارى (3) که‌س له‌و مردووانه گۆڕه‌کانیان گواستونه‌ته‌وه. ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «که‌سانێک له‌ملاولا ئه‌و کاره‌ده‌که‌ن له‌به‌رچاوى هه‌موو که‌سى دیکه، ئه‌وه ناکرێت و یاسایى و ته‌ندروستى نیه‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه رێگه‌پێدراو نیه«. وتیشی «ئیستاش له‌هه‌موو هه‌رێمدا به‌گشتى له‌ڕێگه‌ى تیمى ته‌ندروستییه‌وه مردووانى کۆرۆنا ده‌نیژرێن و هه‌روه‌ک پێشتر رێکاره‌کان به‌رده‌وامه‌و هیچ شتێک نه‌گۆڕدراوه«. ئاسۆ حه‌وێزى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه «به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه‌پێدراو نیه‌و حاڵه‌تى زۆر زۆر که‌م هه‌یه، که به‌ده‌رن له رێنماییه‌کان و گۆڕى مردووه‌کان هه‌ڵده‌دنه‌وه‌و ده‌یکه‌نه هه‌را له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا که‌ئه‌وه حاڵه‌تێکى زۆر که‌من، پێویسته رێگرییان لێبکرێت». هه‌روه‌ها وتیشى «پێویسته ئیداره سه‌ربه‌خۆکان لێپێچینه‌وه بکه‌ن، به‌رپرسانى ته‌ندروستى و ئیدارى پارێزگاکان ده‌بێت ئیجرائاته‌کان بکه‌ن». «هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕ به‌بێ هیچ هۆکارێک کارێکى جوان نیه و باش نیه، به‌ڵام له‌ڕووى شه‌رعه‌وه دروسته، به‌مه‌رجێک به رێکارى گونجاو بکرێت و له‌ڕێزو شکۆى مردووه‌که که‌منه‌کرێته‌وه‌و سوکایه‌تى پێنه‌کرێت»، مامۆستا محه‌مه‌د ئێنه‌یى، ئه‌ندامى باڵاى لیژنه‌ى فتوا، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وای وت. ئه‌ندامه‌که‌ى لیژنه‌ى باڵاى فتوا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد «له‌دوو رێگادا ئاساییه مردوو ده‌ربهێنرێته‌وه، یه‌که‌م ئه‌و موڵکه‌ى مردووه‌که‌ى لێنێژراوه، موڵکى که‌سێکى دیکه بێت، یاخود واریسه‌کانى شوێنى تایبه‌تى خۆیان هه‌بێت بۆ ناشتنى مردووه‌که و بیانه‌وێت بیگوازنه‌وه«. وتیشى «به‌ڵام باشترین رێگا ئه‌وه‌یه، مردووه‌که گۆڕه‌که‌ى نه‌گۆڕدرێت، وه‌ک رێزگرتنێک له‌مردووه‌که«. مامۆستا محه‌مه‌د ئێنه‌یى، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه، «بۆ ئه‌و کاته گۆڕستانه‌که‌یان جیاکرده‌وه‌و بۆ ئێستا رێگا ده‌ده‌ن، بۆیه پێویسته حکومه‌ت یان رێگه نه‌دات به‌ده‌رهێنانه‌وه‌ى مردووه‌کان، یان که رێگه‌ى دا بۆچى گۆڕستانى جیاکرده‌وه«.
ماردین نوره‌دین نرخی دیناری عێراقی لەئێوارەی دوێنێوە دەستی کردووە بە بەرزبوونەوە برامبەر بەدۆلاری ئەمریکی دوای ئەوەی بانکی ناوەندی روونکردنەوەی دا کە یەدەگی وڵاتەکە بەکاردەهێنێت بۆ رووبەڕوبوونەوەی قەیرانی دارایی. ئەگەرچی پێشتر لێدوانی بەرپرسانی بانکەکە بووەهۆی دابەزینی نرخی دینار. دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق روونکردنەوەیەکی دڵنیاکەرەوەى دا لەبارەى جێگیربوونی سیاسەتی نەختینەیی و سەقامگیری نرخی دینار، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لەبازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر دابەزی. بانکی ناوەندی عێراق رۆژانە دۆلار لەڕێگەی بانکەکانەوە دەخاتە بازاڕەوە بەنرخی (119) هەزار دینار بۆ هەر (100) دۆلارێک، بەڵام کاتێک دەگاتە دەستی هاووڵاتیان دەچێتە سەروو (120) هەزار دینار لەکاتی ئاسایی‌دا، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی بۆ (127) هەزار بەرزبووەوە دوای ئەوەی چەند بەرپرسێکی عێراقی باسی ئەوەیان کردبوو کەپێدەچیت بانکی ناوەندی بەنرخی گرانتر دۆلار بخاتە بازاڕەوە بەهۆی کەمبوونەوەی نەختینەی دۆلار، بەڵام ئێوارەى یەکشەممە (18ی تشرینی یەکەمی 2020) نرخی (100) دۆلاری ئەمەریکی دابەزی بۆ (124) هەزارو (850) دیناری عێراقی دوای ئەوەی بانکی ناوەندی وتی « نرخی دینار جێگیرەو سیاسەتە نەختینەکانی نەگۆڕاوەو زۆر روون و شەفافە» بانکی ناوەندی عێراقی وتی «ئەو لێدوانانەى بەم دواییە دراون لەبارەى دابەزینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی تەنها راو بۆچوونی ئەو کەسانەیەو هیچ پەیوەندییەکی بەهەڵوێستی فەرمی بانکەکەوە نییەو جەخت دەکاتەوە کەنرخی دینار بەرانبەر دۆلار نەگۆڕاوە و جێگیرە. بانکی ناوەندی وتی «یەدەگی دراوی بیانی لەبانکی ناوەندی ئەوەندە چاکە کە بەپێی هەموو ئاماژە نێودەوڵەتییەکان ئەم قەیرانەى ئێستا تێدەپەڕێنێت کەوڵاتی تێکەوتووە.» بانکەکە هیوای خواستووە دەزگاکانی راگەیاندن خۆیان بەدوربگرن لەسەرچاوەی تایبەت و دەنگۆکان و تەنها پشت بەڕاگەیەنراوو لێدوانی فەرمی بانکەکە ببەستن. ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی عێراق لەم بارەیەوە بە هاوڵاتى وت «بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار، هۆکاری یەکەمیان لەدوای پێشکەشکردنی ئەو پەیپەرەی کەوەزیری دارای خستیە بەردەست هێزە سیاسییەکان یەکێک لەو بڕگانەی کە باسی ئەکات بریتییە لەچاوخشاندنەوە بەخستنەبازاڕی دراودا، ئەمەش من ئەوەی لێ تێدەگەم نرخی دۆلار بەرزدەکرێتەوە بۆ ئەوەی بابەتی پارەدارکردن بەهەڵاوسان ببێتە بابەتێک کەبەشێک کورتهێنانی بودجەی پێ قەرەبوو بکەنەوە». وتیشی «هۆکاری دووەم بریتیە لەوەی ئەو بازرگانانەی یان ئەو خاوەن بانکانەی کەدۆلارێکی زۆریان لا کەڵەکە بوو لەماوەکانی پێشودا، لەئێستادا بابەتەکەیان زیاد لەحەد جوڵاند ئەوەی کە بەتەواوی پەلاماری کڕینی دۆلاریان دا دواجار ئاوا نرخەکەی بەرزبووەوە» دکتۆر خالید حەیدەر شارەزا لەبواری ئابوری بە هاوڵاتى راگەیاند «ئەم بەرزبوونەوەیە بەهۆی ئەوەیە کە نائارامی هەیە لەدۆخی سیاسی عێراقداو کاریگەریشی هەیە لەسەر ئابوریەکەی، دیعایەیەکی وا بڵاوبۆتەوە کەگوایە حکومەتی عێراقی ئەگەرێکی زۆری هەیە دەستبەرێت بۆ ئەو یەدەگەی کەهەیەتی، بەڵام دوێنێ پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەوەی بڵاوکردەوە یەدەگی پێویست هەیە کەبەشی ئەوە دەکات کە کاروباری ئابوریەکە بەڕێوەببرێت و عێراقیش تووشی هیچ کێشەیەکی دارایی نەبێت بەبەکارهێنانی ئەو یەدەگە، بۆیە دڵنیایی داوەتە خەڵکی عێراق وەک لایەنی دارایی کێشەی نییە، بۆیە بینیمان لەکۆتایی دوێنێ تۆزێک نرخی دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی دابەزینەوەی بەخۆیەوە بینیوە». سەبارەت بەکاریگەرییە خراپەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دراو لەسەر هاووڵاتیان دکتۆر خالید حەیدەر وتی «بێگومان ئەوکاتەی نرخی دۆلار زیاددەکات تۆ بۆ هاوردەکردنی شتومەک پێویستت بەپارەیەکی زۆرە، تایبەتمەندیەکانی ئابوری عێراق و ئابوری هەرێمی کوردستان بەوە ناسراوە». وتیشی «ئێمە زۆربەی شتەکانمان لەدەرەوە هاوردە دەکەین، بۆ ئەو هاوردەکردنە ئێمە پێویستیمان بەدۆلار دەبێت، واتا بەرامبەر بەدۆلارێکی ئاسایی جاران ئێمە پێویستیمان بەپارەیەکی عێراقی زیاترە بۆ کڕینی هەمان دۆلار، بۆ نموونە پێشتر پێویستیمان بە هەزارو (200) دینار بوو، ئێستا پێویستمان بەهەزارو (250) دینار یان هەزارو (260) یاخود سەرووی ئەوە». وتیشی «بۆیە بۆ هاوردەکردنی هەر شتێک تۆ پێویستت بەدیناری عێراقی زیاترە، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر فەرمانبەرو موچەخۆر لەبەرئەوەی داهاتیان تاڕادەیەک جێگیرە، ژیانەکە لەسەریان قورس‌تر دەبێت، بەدڵنیاییەوە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر ئەو کەسانە».
ھاوڵاتی نزیکەی ساڵ و نیوێکە نێچیرڤان بارزانی بەسەرۆکی ھەرێم ھەڵبژێردراوە، لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە بەشداربووانی حکومەت و ئۆپۆزسیۆنەوە بۆچوونی خۆیان لەسەر کارەکانی دەخەنەڕوو. لایەنە سیاسییەکان دەڵێن نێچیرڤان بارزانی ھەوڵی دروستکردنى په‌یوه‌ندییه‌کى ھاوسه‌نگ و ھاوتا دەدات له‌گه‌ڵ دراوسێکان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتنى دوولایه‌نه‌و ده‌ستتێوه‌رنه‌دان لهکارووبارى یه‌کتر و بوونى ھه‌رێم وه‌ک به‌شێک له‌چاره‌سه‌ر، نه‌ک ته‌ره‌ف له‌کێشه . لەگەڵ ئەوەشدا لەناوخۆدا رووبەڕووی رەخنەی ئەوە بۆتەوە کەسەرجەم ھێلکەکانی ئابوری خستۆتە سەبەتەی تورکیاوە. ئەمەش وایکردووە کەمترین پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دا ھەبێت. بەڵام لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ ئەوەشدا پێیوانیە کە نێچیرڤان بارزانى کار بۆ تۆخکردنه‌وه‌و جێگیرکردنى بیر‌و ئاراسته‌یه‌ک ده‌کا که بنه‌ماکانى (ئاشتى، ته‌بایى، پێکه‌وه‌یى، ھهرهوهزیى، پێکه‌وه‌ھه‌ڵکردن)ە. ھەروەھا داوای لێدەکەن کەمشورخۆر بێت بۆ نه‌هێشتنى بارگرژى و ته‌بایى و یه‌کڕیزى له‌نێو لایه‌نه سیاسییه‌کاندا. نازم عه‌بدوڵا، که‌سایه‌تى ئیسلامى له‌هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت "نێچیرڤان بارزانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان باش بووه‌و نه‌چووەته ناو ململانێ ورده‌کانه‌وه، دڵ گه‌وره‌و سنگ فراوان بووه‌و پێویسته رۆڵى زیاترى هه‌بێت بۆ ته‌بایى و نه‌هێشتنى گرژییه‌کان". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد هه‌رێمى کوردستان حه‌وت ساڵه به‌ره‌و گرژى ده‌ڕوا له‌گه‌ڵ به‌غداو عێراق به‌رده‌وام داواى داهات و نه‌وت ده‌کات، "گرنگه نێچیرڤان بارزانى که ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردنى هه‌یه رۆڵى هه‌بێت له‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و عێراق، چونکه رۆڵى سه‌رۆکى هه‌رێم هاوتاى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراقه". نازم عه‌بدوڵا پێشیوابوو که هه‌رێمى کوردستان خاوه‌نى ده‌ستورى خۆى نییه تادهسهڵاتهکانى دامه‌زراوه‌کانى هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تى جیابکرێته‌وه‌و ده‌ستور بۆ هه‌رێمى کوردستان گرنگه هه‌بێت" ئه‌وکات به‌پێى ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستوردا ئاماژه‌ى پێ ده‌کرێت سه‌رۆکى هه‌رێم هه‌نگاوى زیاتر بنێت، به‌ڵام ئایا سه‌رۆکى هه‌رێم ده‌توانێت ئه‌و رۆڵه ببینێت به‌تایبه‌تى که له‌ئێستادا گله‌یى و ره‌خنه‌یه‌کى زۆر له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر دۆخى حوکمڕانى له‌هه‌رێمى کوردستاندا". لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کاتێک لەگەڵ پارتیدا دووچاری کێشە دەبنەوە، یەکەم کەس کە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵیدا کۆدەبنەوە نێچیرڤان بارزانیە. بۆ نموونە کاتێک کە لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بارەگاکانی یەکگرتوویان لەبادینان سوتاند لەساڵی 2005 بەھۆی بەشداریکردنی یەکگرتوو لەھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە دەرەوەی لیستە ھاوبەشەکەی یەکێتی و پارتی. یەکەم کەس کە لەگەڵ یەکگرتوو کۆبووەوە بۆ رەوانەوەی ئەو بارگرژییە نێچیرڤان بارزانی بوو. ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:" له‌ناو هه‌موو حزبه‌کان جیاوازى له‌نێوان کاراکته‌ره سیاسییه‌کاندا هه‌یه حه‌تمه‌ن کاک نێچیرڤان بارزانى مرونهتترو کراوه‌ترو تواناى مناوهرهى هه‌یه، به‌ڵام هێشتا ئه‌مانه که‌سایه‌تى نیشتمانى هه‌موان نین، پێویسته ده‌ست لهحزبهکهى خۆى بکێشێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌فعلى ببێته سه‌رۆکى هه‌موان". ئەو لایەنانە دەڵێن کە نیچیرڤان بارزانی مه‌به‌ستێتى له‌کایه‌ى سیاسیى و کۆمه‌ڵایه‌تیى و ژیانى گشتى کۆمه‌ڵگاى کوردستاندا، ئه‌و بنه‌مایانه وه‌ک کولتورێک جێگیربکات . ھەروەھا وه‌ک سیاسى و وه‌ک بڕیاردروستکهرێک له‌کوردستان، له‌مامه‌ڵه‌ى سیاسیى و دیبلۆماسیى و حزبیشدا، باوه‌ڕى به (سفر کێشه) ھه‌یه .له‌ھه‌موو جووڵه‌کانیدا، ھه‌وڵ بۆ (به‌یه‌کگه‌یشتن، له‌یه‌کگه‌یشتن، سازان، رێککه‌وتن) ده‌داو توانا‌و وزه‌ى خۆى له‌و پێناوه‌دا ده‌خاته‌گه‌ڕ. ھەروەھا پێیان وایە کە لاى نێچیرڤان بارزانى، (سفر کێشه)، له‌سه‌ر ئاستى کوردستان، به‌ئامانجى پاراستن و مانه‌وه‌و پێشخستنى ھه‌رێمى کوردستانه . سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى به‌هاوڵاتى وت "هه‌موو یه‌کێک له‌به‌رپرسه باڵاکانى حکومه‌ت ده‌توانن رۆڵ ببینن له‌سه‌رۆکى حکومه‌ت و سه‌رۆکى هه‌رێم و سه‌رۆکى په‌رله‌مان و جێگره‌کان، وه‌زیفه‌یان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وره ببینن که‌کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆڵه نه‌بینن خراپ ده‌که‌ن". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى وتیشى "نێچیرڤان بارزانى بۆ خاوکردنه‌وه‌ى گرژییه‌که و کۆتایى هێنان به‌و سه‌نگه‌ر به‌ندیه، ئیشى سه‌رۆکى هه‌رێمە لایه‌نه سیاسییه‌کان کۆبکاته‌وه". سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره پێشیوابوو له‌ئێستادا "شه‌ڕى ئیراده هه‌یه له‌نێو داموده‌زگاکانى هه‌رێم، وتیشى "پێویسته سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که کۆببنه‌وه‌و رێککبکه‌ون له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کانیان و هه‌نگاوه‌کانى یه‌که‌م کێ ده‌ینێت و هه‌نگاوى دووه‌م و سێیه‌م کێ ده‌بێت، ره‌نگه ئه‌وکاته ئاسانتر بێت بۆیان". نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر ئاستى عێراق، بڕوای وایە کەپاراستنى مافه‌کانی کوردستان لەڕێگەی ده‌ستورەوە دەبێت، له‌سه‌ر ئاستى په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کانیش بڕوای بەناساندنێکى شایسته‌و سه‌رده‌مییانه‌ى دۆزى کورد، ھەروەھا دۆزینه‌وه‌ى پشتیوانان بۆ ھه‌رێمى کوردستان و حوکمڕانییه‌که‌ى . ھەروەھا ھەوڵی به‌کارھێنانى په‌یوه‌ندییه‌کان دەدات به‌ئاراسته‌ى گه‌شه‌پێدان و پێشخستنى ھه‌مه‌لایه‌نه‌ى ھه‌رێم . لەگەڵ دورخستنه‌وه‌ى ھه‌رێم له کێشمه‌کێشمه سیاسییه‌کانى ناوچه‌که . سەبارەت بە وڵاتانی دەوروبەریش ئەگەرچی بەوە ناسراوە پەیوەندی بەھێزی لەگەڵ تورکیادا ھەیە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ھەوڵی دروستکردنى په‌یوه‌ندییه‌کى ھاوسه‌نگ و ھاوتا دەدات له‌گه‌ڵ دراوسێکان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتنى دوولایه‌نه‌و ده‌ستتێوه‌رنه‌دان له‌کاروبارى یه‌کترو بوونى ھه‌رێم وه‌ک به‌شێک له‌چاره‌سه‌ر، نه‌ک ته‌ره‌ف له‌کێشه . ئاراس وه‌لى، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت "ئه‌م خوله‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، کاک نێچیرڤان بارزانى و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ته‌واجودیان هه‌یه ده‌توانن رۆڵ ببینن له‌په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کان و په‌یوه‌ندییه دبلۆماتییه‌کان له‌ناوخۆو له‌سه‌ر ئاستى عێراق و ناوچه‌که". ئاراس وه‌لى پێشیوابوو، ده‌ستوور گرنگه بۆ جیاکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌یه‌کترى تائهوانهى له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمدان رۆڵى زیاتریان هه‌بێت بۆ هه‌ر ئاڵانگارییه‌ک که روو له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌کات. لەماوەی رابردوودا نێچیرڤان بارزانى ھەوڵیداوە دەرکەوێت وەکو خاوەن بیرێکى کراوه لەبارەی (ئابوورى، کایه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تیى، ژیانى مه‌ده‌نیى، جێنده‌ریى)، لایەنگرانیش پێیانوایە کە به‌رھه‌م و لێکهوتهکانیى، به‌ژێرخان و سه‌رخانى ھه‌رێم به‌گشتى و پارێزگاکانى ھه‌ولێرو دھۆک به‌تایبه‌تى، دیارن . ھەروەھا پێیوایە کەخاوهنى چه‌مکى (چاره‌سه‌رى ریشه‌یى)ه له‌نێوان ھه‌رێم و به‌غدادا کهچوارچێوهکهى ده‌ستورى عێراق بێ بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى کێشه‌کانى ھه‌ولێر ـ به‌غدا، له‌گه‌ڵ میکانیزمى باوى (ده‌ستى ده‌ستى)و سپاردنى کێشه‌کان بهفاکتهرى ( زه‌مه‌ن) نیه . ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى ساڵێک و پێنج مانگی سه‌رۆکایه‌تى بۆ هه‌رێم، وه‌ک به‌رهه‌م و لێکه‌وته بیر‌و ئاڕاسته‌ى نێچیرڤان بارزانى ئه‌بینرێ، درێژکراوەی کارەکانین لەکابینەی پیشوودا کەبریتین لەوەی کەههوڵهکانى نێچیرڤان بارزانى لە رابردوودا هه‌رێمى له‌گۆشه‌گیرى رزگارکردو جارێکى تر جێگه‌و پێگه‌ى هه‌رێمى بۆ نێو مهحفهلى نێوده‌وڵه‌تى گه‌ڕانده‌وه . ھەروەھا جوڵه‌کانى نێچیرڤان بارزانى لهمامهڵهکرنى له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌رێمى کوردستانى له‌مه‌ترسى هه‌ڕه‌شه‌کانى له‌باربردن دوورخسته‌وه، کاتێک بۆ ماوه‌یه‌ک چه‌مکى (شیمال) هاته نێو ئه‌ده‌بیاتى سیاسى و میدیاى عێراق، ئه‌و توانى ده‌سته‌واژه‌ى (هه‌رێم) بۆ قه‌واره‌ى کوردستانى عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه. ھەندێک لەچاودیرانی سیاسی پێیانوایە کە واقیعییانه سیاسه‌ت ده‌کا، واقیعییانه له‌دیوى ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى رووداوه‌کان ورد ده‌بێته‌وه، دۆخه ناوخۆیى و ئیقلیمى و ناوخۆییه‌کانیش واقیعییانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى لا دروست کردووه کهههرێمى کوردستان و ده‌وڵه‌تى فیدڕاڵى عیراق، ده‌کرێ سه‌رچاوه‌ى به‌هێزبوونه‌وه‌ى یه‌کترى بن، نه‌ک یه‌کتر بڕین، رێککه‌وتننامه‌که‌ى هه‌ولێرو به‌غداد له‌سه‌ر شنگال، جددیه‌ت و کۆنکرێتى دانوساندنه‌کان له‌سه‌ر بودجه، میکانیزمى هاوبه‌ش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر‌و هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازیى و ئه‌منیه‌کان، وه‌ک به‌رهه‌مى ئه‌و قۆناغه تازه‌یه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى هه‌ردوولا ته‌ماشا ده‌کرێت که نێچیرڤان بارزانى داڕێژهریهتى . زیره‌ک که‌مال، چاودێرى سیاسى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت "ده‌مێکه له نێچیرڤان بارزانىەوە نزیکم، بڕواى به‌پێکه‌وه‌ژیانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌یه که پێیوایە بهجیاوازییهکانیانهوه ده‌توانن له‌چوارچێوه‌ى دیالۆگ و لێکتێگه‌شتن جیاوازییه‌کان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه". باسى له‌وه‌کرد لە کوردستان ئەگەرچی چاره‌نووسى سیاسى له‌ده‌ست پارتى و یه‌کێتیدایه‌و به‌ته‌نها یه‌ک کاراکته‌رى سیاسى و یه‌ک سه‌رکرده به‌ڕێوه‌ى نابه‌ن بەڵام نێچیرڤان بارزانی لەچەندین وێسیتگهى ئاڵۆزدا که خه‌ریک بووه پێکدادان رووبدات، ده‌ستپێشخه‌رى کردووه‌و هه‌ردوولای له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ کۆکردووەته‌وه". نێچیرڤان بارزانیه له‌گه‌رمه‌ى ناکۆکییه سیاسى و ناوخۆییه‌کانى هه‌رێمدا، یه‌کڕیزیى و یه‌کهه‌ڵوێستیى کوردستانى له‌به‌غداد پاراست و هاوپه‌یمانیى فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێکهێنا . له‌ناکۆکى نێوان لایه‌نە سیاسییه‌کانیشدا، به‌یه‌ک مه‌سافه له‌گەڵ هه‌مووان راوه‌ستاوه، به‌وه‌ش متمانه‌ى هه‌موانى به‌ده‌ستهێناوه، ھه‌مووان وه‌ک سه‌نته‌ر ئه‌یبینن نه‌ک ته‌ڕه‌ف، بەدانایی نه‌ک دوژمنکاری . ھەروەھا له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیى، ھه‌رێمى کوردستانى لهترازانى لایه‌نه ناکۆکه‌کان (به‌تایبه‌تى پارتى و یه‌کێتى) پاراستووه‌و ھه‌میشه به‌ئاراسته‌ى سازانیان، ھه‌وڵیداوه‌و ئه‌دا . دامه‌زراوەى سه‌رۆکایه‌تیى ھه‌رێم، وه‌ک ھه‌ردوو سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى تر، له‌سه‌ر بنه‌ماى موحاسهسهى حزبى پێکھێنراوه، به‌ڵام بهوجوودى نێچیرڤان بارزانى، جگه له‌وه‌ى یه‌کگرتووترین و مونسهجمترین دامه‌زراوه‌ى باڵایه، ھاوکات چه‌قى به‌یه‌کگه‌یشتن و چه‌ترى کۆکه‌ره‌وه‌ى ھه‌مووانه به‌بێ جیاوازیى حزبى، بیروباوهڕیى، جوگرافیى، نه‌ته‌وه‌یى، ئاینیى. ھەروەھا لایەنگرانی پییانوایە کە له‌م تێکڕژان و کێشمه‌کێشمه سیاسیى و سه‌ربازییه‌ى که لەناوچه‌که‌دا ھه‌یه، ھه‌رێمى کوردستانى لهسهنگهربهندیى و چوونه به‌ره‌یه‌ک له‌دژى ئه‌وى تر، دوور راگرتووه، بۆیە وەکو سه‌رۆکێکى ھاوسه‌نگى ناو ھاوکێشه ئاڵۆزه‌کانى ناوچه‌که دەیبینن . لەگەڵ ئەوەشدا نێچیرڤان بارزانى به‌رده‌وام له‌سه‌ر سیاسه‌تى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و تورکیا ره‌خنه‌ى لێده‌گیرێت که نه‌یتوانیوه سه‌رکه‌وتوو بێت. زیره‌ک که‌مال له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و تورکیا‌و رۆڵى نێچیرڤان بارزانى وتى "ئێران و تورکیا دراوسێمانن ده‌کرێت مه‌ترسى بن له‌سه‌رمان، ده‌کرێت پابه‌ندى ئاستى دراوسێیەتى بن ئه‌و سیاده قانونه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دایناوه، به‌ڵام تورکیا وڵاتێکى به‌هێزه‌و گوێ به‌سه‌رۆکى هه‌رێم و هه‌رێمى کوردستان نادات". زیره‌ک که‌مال پێشیوابوو تورکیا له‌ڕێگه‌ى هێزه‌وه له‌قوبرس، لهسوریاو لیبیا، له‌لوبنان و یه‌مه‌ن و ئازه‌رباینجان ئاماده‌یى هه‌یه، به‌ڵام هه‌رکاتێک سه‌رۆکى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى تورکیا کۆبووبێته‌وه داواى لێکردوون که به‌پێى یاساى نێوده‌وڵه‌تى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا بکه‌ن. "ئێران و تورکیا دوو وڵاتى دراوسێمانن، به‌ڵام دیموکراتییانه مامه‌ڵه ناکه‌ن، خاوه‌ن هێزن و بهمهنتقى هێز بیرده‌که‌نه‌وه، ره‌نگه بیرکردنه‌وه‌ى ئێمه به مهنتقى هێز پێیان ناوێرین، لەپاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان"، زیره‌ک که‌مال وا ده‌ڵێت. وتیشی "نێچیرڤان بارزانى نایه‌وێت بچوکترین پێکدادان له‌نێوان په‌که‌که‌و تورکیادا هه‌بێت و به‌رده‌وام له‌ئه‌نقه‌ره‌و لهئەستهنبوڵیش تهکیدى کردووه‌ته‌وه به‌ڕێگه‌ى ئاشتى کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت نه‌ک به‌ڕێگاى هێز". پێشیوابوو که دواى ریفدراندۆم کێشه‌و گرفته‌کان روویان له‌هه‌رێمى کوردستان کردووه‌و نێچیرڤان بارزانى قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستانى پاراستووه. وتى "دواى ریفراندۆم کێشەکان گه‌یشته سنورى سڕینه‌وه‌ى قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مه به‌رنامه‌یه‌کى ترسناک بوو، نێچیرڤان بارزانى یارییه‌کى دبلۆماسیانهى زیره‌کى کرد له‌په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ وڵاتانى هه‌رێمی و وڵاتانى ئه‌وروپى و فه‌ره‌نسا، چه‌ند جارێک له‌وکاته‌دا بینیم بە جەستە زۆر هیلاک و ماندوو بوو ، بەڵام له‌ناخه‌وه بە ئیراده بوو، وره‌ى بەرزو باش بوو".
ھاوڵاتی بڕیارە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان سبەینێ پێنجشەممە دەست بکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمنابەران بە لێبڕینی 18% دوای ئەوەی مووچەی پێنج مانگی رابردووی پاشکەوت کرد. سەرچاوەیەک لە بەریوەبەرایەتی گشتی پەروەردی سلێمانی بە ماڵپەڕی ھاوڵاتی راگەیاند سەرەٌای بایکۆتی فەرمنەبران دوێنێ سێشەممە کارمەندکانی بەشەکانی ژمیریاری دەوامیان کردوە بە مەبەستی بەستنی مووچەی مانگی ئەیلول کە پێیان راگەیەنراوە کۆتایی ئەم ھەفتە دابەشدەکرێت لەگەڵ گەیشتنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدا کە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تەرخانی کردوە. دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق بە نوسراوێک ڕەزامەندی نیشاندا بە ناردنی 320 ملیار دینارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان و ئێستا پارەکە لە بانکی ناوەدندی ھەرێمە لە ھەولێر و بڕیارە سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەیلول بکرێت بەپێی خشتەیەک کە بڕیارە وەزارەتی دارایی لە کاتژمێرەکانی دھاتوودا رایبگەیەنێت.
ھاوڵاتی ئەحمەد داود ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەو سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا بۆ یەکەمجار زانیاری هەستیار ئاشکرا دەکات لەسەر پلانی هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان لەساڵی 2011 کاتێک بۆیەکەمجار شارە کوردییەکان کەوتنە دەست پەیەدە. کاتێک نۆ ساڵ و نیو لەمەوبەر بەهاری عەرەبی گەیشتە سوریا، ئەحمەد داود ئۆغلۆ وەزیری دەرەوە بووە، بەوتەی خۆی پیشنیاری کردووە سنووری باشووری تورکیا بپارێزن لەپارێزگای سلێمانییەوە هەتاوەکو حەلەب، دەڵێت بەڵام گولەنیەکان رێگربوون چونکە دەستیان بەسەر سوپادا گرتبوو. ئەحمەد داود ئۆغلۆ لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی خەبەر تورک، رایگەیاند کە رێکخراوی خزمەتی سەر بە فەتحولا گولەن هۆکاری دواخستنی هێرشکردنە سەر باکوری سوریا (رۆژئاوای کوردستان) بوون. داود ئۆغلۆ وتی «ئەگەر رێکخراوی گولەن لەوکاتەدا دەستیان نەگرتایە بەسەر سوپادا، ئەمڕۆ دۆخی سوریا تەواو جیاواز دەبوو لەواقعی ئێستا». داود ئۆغلۆ باسی لەوەکرد کە لەساڵی 2011 لەسەرەتای سەرهەڵدانی هەڵگەڕانەوەکان لەشارەکانی سوردیا دژ بەبەشار ئەسەد، حکومەتی تورکی پلانی داناوە دەستتێوەردانی سەربازیی بکات بۆ سەر باکوری سوریا (رۆژئاوای کوردستان)، بەڵام رێکخراوی گولەن کە لەوکاتەدا دەستیان بەسەر سوپادا گرت و رێگربوون لەپلانەکە. ئاماژەی بەوەشکرد کەئەگەر رێگرییەکانی گولەنییەکان نەبوایە رێگەیان نەدەدا پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) کە باڵی سیاسی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یە، دەستبگرن بەسەر باکوری سوریادا. لەسەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ لە سوریادا لەبەهاری 2011 ئەحمەد داود ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا بوو، پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکوەزیران. داود ئۆغلۆ رایگەیاند کە بە سیفەتی وەزیری دەرەوە لەوکاتەدا داوای خێرا دەستێوەردانی سەربازیی کردووە لە سوریادا، وتی بەڵام فەرماندەی سوپا رەتیکردەوە، هۆکاری ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ بزووتنەوەی خزمەتی سەر بە فەتحولا گولەن. داود ئۆغلۆ وردەکاریی زیاتری باس کردووە لەسەر پلانەکانی تورکیا لەسەرەتای سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبیدا، بەجۆرێک پلانیان هەبووە لەسنووری پارێزگای سلێمانییەوە هەتاوەکو عەفرین کردەی سەربازیی ئەنجامبدەن، راشیگەیاند کە دەزگای هەواڵگری میت و سوپاسالار ئاگاداری وردەکاری پلانەکە بوون. داود ئۆغلۆ وتی «پلانێکمان داڕشت لەسەر سنووری باشوری تورکیا، کە لەسلێمانییەوە دەستی پێدەکرد هەتا باشوری حەلەب و باکوری حیمس، هەتا دەگاتە لازقیە و تەڕتووس». ئەو قسانەی داود ئۆغلۆ لەکاتێکدایە کەسلێمانی هیچ سنوورێکی لەگەڵ تورکیادا نیە، جگە لەوەی زنجیرە چیاکانی قەندیل کە شۆڕدەبێتەوە بۆ ناوچەی سەنگەسەر لەسنووری قەڵادزێ لەپاریزگای سلێمانی. داود ئۆغلۆ ساڵێک لەمەوبەر دەستی کشاندەوە لەپارتی داد‌و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا‌و رەخنەی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان گرت بەهۆی گۆڕینی سیستمی حوکم لەتورکیا بۆ سەرۆکایەتی لەبەرژەوەندی خۆیدا. داود ئۆغلۆ ئەمساڵ پارتێکی نوێی دامەزراند بەناوی پارتی ئایندە بەمەبەستی بەشداریکردن لەپرۆسەی هەڵبژاردن و رووبەڕووبوونەوەی ئەردۆغان. هاوکات عەلی باباجانی وەزیری پێشووتری دەرەوەی تورکیا هەمان هەڵویستی داود ئۆغلۆی راگەیاند. داود ئۆغلۆ ئەم قسانەی لەبارەی رۆژئاوای کوردستان و سلێمانی لەم کاتەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پارەتەکەی ئەردۆغان رەخنەیان لێگرتووە کاتێک وەزیری دەرەوە بووە هیچی بۆ وڵاتەکە نەکردووە، ئەویش باسی پلانی خۆی کردووە لەبارەی پاراستنی سنوورەکانی باشووری تورکیا لەسلێمانیەوە هەتا حەلەب. ئەمە یەکەم بەرپرسی تورکیا نیە باسی سلێمانی دەکات، مەولود چاوشئۆغلۆ لەمانگەکانی شەش و نۆی ئەمساڵدا دوو جار ناوی سلێمانی هێناوەو رایگەیاندووە سلێمانی لەژێر کاریگەری پەکەکەدایە. دوای زیاتر لە نۆ ساڵ لەو پلانەی کە داود ئۆغلۆ باسی دەکات، تورکیا چەندین جار سنوری ئاسمانی پارێزگای سلێمانی بەزاندووە بەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. داود ئۆغلۆ باسی ئەوەدەکات کەئەمریکا یارمەتی پەیەدەی داوەو بەهێزبووە لەباکورو رۆژهەڵاتی سوریا، بۆیە رەخنە لەگروپی خزمەتی گولەن دەگرێت لەوەی نەیانهێشتووە دەستتێوەردانی سەربازیی بکەن، کەئەو پێی وایە ئەگەر ئەوەیان بکردایە ئیستا لەجێگەی پەیەدەدا سوپای سوریای ئازادی نزیک لەتورکیا لەو ناوچەیە باڵادەست بوو. پارتی یەکیێتی دیموکرات ناسراو بە پەیەدە حزبێکی کوردییە، لەساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە. ئامانجی پەیەدە دامەزراندنی سیستەمی کۆنفدرالیی دیموکراتییە لەڕۆژئاوای کوردستان و گەڕانەوەی دەسەڵات بۆ گەل بەشێوەیەک کەهەموو پێکهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان لەخۆبگرێت لەکوردو عەرەب و سریانی و تورکمان و هتد. لەدوای سەرهەڵدانی شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی و دواتر گەیشتنی ئەو شەپۆلە بەسوریا، پەیەدە بە بەڕێکخستن کردنی گەل زوو توانی بەبێ شەڕ ناوچەکانی رۆژئاوا لەحکومەتی ئەسەد پاک بکاتەوە. پەیەدە هێزێکی سیاسی سەر بەکۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)یە، کەجەکە دوای دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان دامەزرا بەئامانجی لەخۆگرتنی ئەو رێکخراوانەی کە لەپەکەکەوە هەڵقوڵاون. پەیەدە ساڵێک دوای ئازادکردنی شارە کوردییەکان هەستا بەدروستکردنی باڵێکی سەربازیی بەناوی یەکینەکانی پاراستنی گەل ناسراو بەیەپەگە (YPG)بەمەبەستی ئازادکردنی تەواوی ناوچە کوردییەکان و رووبەڕووبوونەوەی داعش، پاشان یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)ی دامەزراندو توانیان کاریگەری باشیان هەبێ لەشکستپێهێنانی داعش. بەو پێیەی پەیەدەو یەپەگەو یەپەژە سەر بە کەجەکە بوون، ئەمریکا راستەوخۆ پشتگیریی نەکردن، بەڵکو بەسەرپەرشتی مەزوڵم کۆبانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)یان دامەزراند، کە پاڵپشتی راستەوخۆی ئەمریکاو هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتییان هەیەو پڕچەک کراون تا دوا شوێنی خەلافەتی داعشیان لە رەققەی سوریا کۆنتڕۆڵکرد.
