هاوڵاتی دوای ١٠ ساڵ لە ئەنجامدانی یەکەم نەشتەرگەری چاندنی دەست لە بەریتانیا لە نەخۆشخانەی فێرکاری لیدز، نەخۆشەکە دووبارە چاوی بەو پزیشکە کەوتەوە کە نەشتەرگەریەکەی بۆ ئەنجام دابوو. مارک کاهیل ئەو نەخۆشەیە کە دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشیەکی زگماکیەوە پێویستی بە بڕینەوەی دەستی راستی بوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن پڕۆفیسۆرسیمۆن کای ئۆبی ئی لە سەنتەری چاندنی نەخۆشخانەی فێرکاری لیدز نەشتەرگەیەکی بۆ ئەنجامدرا وئێستا دوای ١٠ ساڵ لە نەشتەرگەیەکە چاوی بە نەشتەرگەرکەی کەوتەوە. پرۆفیسۆر سیمۆن کای، لەبارەی ئەو نەخۆشانەوە کە ئەو نەشتەرگەریانەیان بۆ کراوە کە یەکێکە لە نەشتەرگەریە ئاڵۆز ودەگمەنەکانی دوونیا دەڵێت، ئەوەی کە زۆر بەلای نەخۆشەکانەوە گرنگ بووە دوای ئەنجامدانی نەستەرگەریەکە، گەڕاندنەوەی توانای ئاسایی نەخۆشەکان بووە بۆ نموونە، بەردانەوەی بەلوعەی ئاو، داهێنانی قژی منداڵەکانیان یاخود گرتنی پەرداخێک ئاو بەدەستیانەوە. نەشتەرگەری چاندنی دەست چەند دەیەیەک لەمەوبەر یەکێک بوو لە نەشتەرگەریە مەحاڵ وئاڵۆزەکان، پڕۆفیسۆر سیمۆن کای لەبارەی نەشتەرگەریەکەوە وتی، ئەم سەنتەرە لە نەخۆشخانەی فێرکاری لیدز یەکێکە لە سەنتەرە پێشەنگەکانی دوونیا بۆ ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەریە، ئەمە لەکاتێکدا چەند دەیەیەک لەمەوبەر شتێکی لەم جۆرە کارێکی برواپێنەکراو بوو. نەشتەرگەری چاندنی دەست یەکێکە لە نەشتەرگەریە ئاڵۆەکان کە تەنها لە چەند سەنتەرێکی لە دوونیادا ئەنجام ئەدرێت، کەتێیدا هەردوو دەست یان یەکێک لەدەستەکانی کەسیکی مردوو وەردەگیرێت و بۆکەسێک کە دەستەکانی بەهۆی نەخۆشیەک یاخود ڕووداوێک لەدەستداوە دەچێنرێتەوە.
هاوڵاتی سەرۆکی ڕوسیا لە چاوپێکەوتنێکدا وتی ڕوسیا ئامادەیە لەگەڵ هەموو لایەنەکانی بەشدار لەشەڕی ئۆکرانیا گفتوگۆ بکات بەڵام کیڤ و پشتگیرە ڕۆژئاواییەکانی ڕەتیانکردەوە کە بەشداری گفتوگۆ بکەن، کیڤیش دەڵێت مۆسکۆ نایەوێت گفتوگۆ بکات. ڤلادمیر پوتین لە جاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵێکی ناوخۆی ڕوسیا وتی: "ئێمە ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ هەموو ئەو کەسانە بکەین کە تێوەگلاون لەم جەنگە سەبارەت بە چارەسەرە پەسەندەکان، بەڵام ئەوە لەسەر ئەوان کەوتووە - ئێمە ئەو لایەنە نین کە ڕەتی دەکەینەوە دانوستان بکەین، بەڵکو ئەوانن." پوتین خۆرئاوای بەوە تۆمەتبارکرد کەهەوڵی داوەڕووسیا لەیەک جیابکاتەوە وتیشی"لەو باوەڕەدام کە ئێمە بە ئاراستەیەکی ڕاستدا کاردەکەین، بەرگری لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانمان و بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و گەلەکەمان دەکەین و ئێمە هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە جگە لە پاراستنی هاوڵاتیانمان". لە وڵامی پرسیاری کە ئایا ناکۆکی جیۆپۆلەتیکی لەگەڵ ڕۆژئاوا لە ئاستێکی مەترسیدار نزیک دەبێتەوە و گوتی: پێم وانییە زۆر مەترسیدار بێت". پوتین وتیشی: "لە ڕاستیدا، ئەو شتە بنەڕەتییەی کە لێرە هەیە سیاسەتی دژبەرە جیۆپۆلەتیکیەکانمانە کە ئامانجیان ئەوەیە ڕوسیای مێژوویی لێک جیابکەنەوە" بەرپرسانی ئۆکرانیا لێدوانەکەی پوتینیان بە بێمانا وەسف کرد و وتیان، " هێزەکانی سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی کریسمەسیان بەسەر برد بۆ بۆردومانکردنی زیاتر لە 25 شارۆچکە بە درێژایی هێڵی پێشەوەی کوپیانسک-لیمان و نزیکەی 20 شارۆچکە لە زاپۆریزژیا ،و بەلایەنی کەمەوە بە 10 مووشەک هێرشی کرایە سەر ناوچەی کوپیانسک لە هەرێمی خارکیڤ" لەهەمان کاتدا ڕاوێژکارێکی سەرۆکی ئۆکرانیا گوتی پۆتین پێویستی بەگەڕانەوەیە بۆ واقیع و دان بەوەدا بنێت کە ئەوە ڕوسیایە نایەتە سەر مێزی گفتوگۆ. ئەو ڕاوێژکارە وتیشی ڕووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا و هاوڵاتیان دەکوژێت "ڕووسیا دانوستانی ناوێت، بەڵکو هەوڵ دەدات خۆی لابدات لە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی بڕیارەکانی ولەسەر خۆی لایبات" هاوکات کرێملین دەڵێت شەڕ دەکات تا هەموو ئامانجەکانی بەدەست دەهێنێت لە کاتێکدا کیڤ دەڵێت پشوو نادات هەتا هەموو سەربازە ڕووسیەکان لە هەموو ناوچەکە دەکرێنە دەرەوە.
هاوڵاتی بۆقی شوشەیی، کە قەبارەکەی بە هێندەی مارشمیلۆیەکە، لەکاتی خەوتندا یاخود لەکاتی هەستکردن بە مەترسی زۆربەی خرۆکە سورەکانیان لە جگەریاندا کۆدەکەنەوە، بەمشێوەیەش تەواو بێڕەنگ و ڕوون دەردەکەون و رەنگی خۆیان لەگەڵ ڕەنگی گەڵای ڕووەکەکان دەگونجێنن و لە هێرشی ڕاوکەرەکانیان پارێزراو دەبن. بۆقی شوشەیی کە لە ناوچە گەرمەکان دەژی، بۆماوەیەکی زۆر بوو لەلایەن زاناکانی بایۆلۆجیەوە سەرنجی ئەوە درابوو کە چۆن ئەم رێگەیە بۆ خۆپارێزی کردن بەکاردێنێت، بەڵام ئەوە ئاشکرا نەکرابوو کە چۆن دەتوانن ئەم کردارە ئەنجام دەدەن. ئێستا لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا لە زانکۆی دوک لە ئەمریکا ئەوە دۆزرایەوە کە بۆقی ناسراو بە " بۆقی شوشەیی" ڕێژەی %٨٩ خانەکانی خوێنیان کۆدەکەنەوە لەناو جگەریاندا لەکاتی خەوتن یان کاتێک کە هەست بە مەترسی بکەن، بەمەش %٦٠ لەشی بۆقەکە ڕوون و بێرەنگ " شەفاف" دەبێت. کارلۆس تۆبوادا و دێلیا، دوو زانان کە کاریان لەسەر ئەم تویژینەوەیە کردووە، بەم جۆرە باس لەو میکانیزمە ئەکەن کە ئەم جۆرە بۆقە بەکاری دێنن، بۆقی شوشەیی بەجۆرێک خرۆکە سورەکانیان لە جگەردا کۆدەکەنەوە کە ڕێژەی مەیینەکەی نەگاتە حاڵەتێک کە ببێتە هۆی گیان لەدەستدانیان، لەکاتێکدا کە ئەم میکانیزمە بەکاردێنن و تەواو شەفاف دەبن؛ بەجۆریک ڕوون دەردەکەون دەتوانی لێدانی دڵیان ببینی لەوکاتەدا و زۆربەی ئەندامەکانی لەشیان لەسەر پێستیانەوە بەدی ئەکرێت. لەگەڵ ئەوەی کە ئەم جۆرە بۆقە میکانیزمی کۆکردنەوەی خانەکانی خوێن و مەینی بە ڕێژەیەکی گونجاو بەکاردێنن بۆ خۆپارێزی لە ڕاوکەرەکان، بەڵام ئەم پڕۆسەیە لە مرۆڤ وزۆربەی ئاژەڵەکانی تردا ئەمە حاڵەتێکی مەترسیدارە و دەبێتە هۆی جەلدەی دڵ کاتیک خانەکانی خوین لەشووێنیکدا کۆدەبنەوە بەیەکەوە. هاوکات لەبارەی میکانزمەکەوە تویژەرکان باسیان لەوە کرد، بۆقی شوشەیی لەکاتی بە ئاگابوون یان کاتێک دەیەوێت ڕاوبکات خانەکانی خوێنی بڵاودەکاتەوە بۆناو سوڕی خوێن، بەمەش دووبارە دەچێتەوە باری ئاسایی، بەڵام هەرکات هەست بەمەترسی بکات دووبارە دەتوانێت لەماوەیەکی کورتدا خڕۆکە سورەکان لە جگەردا کۆبکاتەوە؛ لەگەڵ ئەوەشدا لە توێژینەوەکەدا باس لەوە کراوە بەهۆی کۆکردنەوەی تەواوی خانەکانی خوێنەوە لە جگەردا قەبارەی جگەر دوو هێندە زیاد دەکات و لەبەرامبەردا لەکاتی بە ئاگایی بۆقەکەدا دووبارە جگەر دەچێتەوە قەبارەی ئاسایی خۆی. زاناکان لەبارەی سود وەرگرتن لەم میکانیزمە ومەیاندنی خوێن بەوڕێژە گونجاوە لە مرۆڤیشدا کە نەبێتە هۆی مردنی گیانلەبەرەکە باسیان لەوە کرد ئەوە کارێکی زۆر و ماوەی چەندین دەیەی دیکەی دەوێت بۆ لێکۆڵینەوە.
هاوڵاتی سوپای کۆریای باشوور ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کۆریای باکور سنوری وڵاتەکەیانی بەزاندووە و لە وڵامدا تەقەیان لە فڕۆکەکان کردووەو هەوڵیان داوە بیخەنە خوارەوە. لی سێونگ ئۆ بەرپرسێکی سەربازیی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، کە سوپاکەیان فڕۆکەی چاودێری ڕەوانەی باکور کردووە بۆ وێنەگرتنی جێگیرە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەو چاودێری کردنیان، وتیشی: "ئەمە هەوڵێکی ئاشکرای کۆریای باکورە بۆ وروژاندن و توڕەکردنی ئێمە بە شکاندنی سنورە ئاسمانییەکانمان ". وتیشی ، یەکێک لەو پێنج فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی کۆریای باکوور لە نزیک پایتەختی کۆریای باشوور، سیئۆل وە تێپەڕیوەو ئەوانی دیکە لە نزیک کەناری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەوە ڕۆشتون. ،باسی لەوەشکرد فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی کۆریای باکوور کە لە ڕۆژی دووشەممەدا هاتونەتە سنوری وڵاتەکەوە قەبارەیان بچوک بوەو نزیکەی دوو مەتر بونە. ئەو بەرپرسە باسی لەوەشکرد، تەقەکردنەکانمان بە مەبەستی خستنە خوارەوەی درۆنەکان بووە.بەڵام نەیوت کە درۆنەکان خراونەتە خوارەوە یان نا ،بەڵام، ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ بڵاویکردەوە، سوپای کۆریای باشور نزیکەی سەد جار تەقەیان لە درۆنەکان کردووە بەڵام نەیانتوانیوە هیچیان بخەنە خوارەوە. لی سیۆنگ ئاماژەی بەوەشدا، کۆریای باشور وەک وڵامێک فڕۆکەی ناردووە بۆ کۆریای باکور بە مەبەستی وێنە گرتن و پشکنین، چونکە پێیان وایە مەبەست لە هاتنی فڕۆکەکانی کۆریای باکوریش بۆ پشکنین بووە. هەروەها وەزارەتی گواستنەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە گەشتە ئاسمانییەکانی کە لە فڕۆکەخانەی ئینچیۆن و گیمپۆ دەردەچوون، دوای داوایەکی سەربازی ڕاگیرابوون و لە ئێستادا کراونەتەوە. هاوکات سەبارەت بەم ڕوداوە کۆریای باکورهیچ وڵامێکی نییە و بێدەنگە . جێگەی باسە ئەمساڵ کۆریای باکوور ژمارەیەکی زۆر تاقیکردنەوەی موشەکی ئەنجام داوە کە هەندێک لەشارەزایان بەهەوڵێک ناویدەبەن بۆ باشترکردنی چەکەکانی و فشار خستنەسەر ڕکابەرەکان بۆ بۆ لابردنی سزاکان لەگفتوگۆکانی داهاتوودا،و بەرپرسانی کۆریای باشوریش دەڵێن کۆریای باکور نزیکەی ٣٠٠ درۆنی هەیە.
ئێران هەواڵی دەستگیرکردنی حەوت هاوڵاتیی بەریتانیا پشتڕاست دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت چارەسەری کێشەکانی رۆهەڵاتی ناوەڕاست بە بێ تاران ئەنجامی نابێت. ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ دوشەممە ؛ وڵاتانی رۆژئاوا و ئەوروپای تۆمەتبارکرد بە دەستوەردان و هاندانی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و وتیشی ئەو هەنگاوانە بە بێ زیان نابێت بۆ ڵاتانی رۆژئاوا. کەنعانی وتی؛ ئەگەرچی وڵاتانی رۆژئاوا جەختیان لەوە کردوەتەوە ئامانجیان لە پشتیوانیکردنی ناڕەزایەتییەکان روخانی دەسەڵاتی وڵاتەکە نییە بەڵام تاران ئەو هەڵسوکەوت و دەستوەردانانە فەرامۆش ناکات. وتەبێژی وەزارەتی دەرە وتیشی؛ ئێران هاوکاریی دەستەی ئاشکراکردنی روداوەکانی ناوخۆی وڵاتەکە لە نەتەوەیەکگرتوەکان ناکات و هەڵوێستی تاران لەسەر ناڕەزایەتییەکان هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتوە. وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەواڵی دەستگیرکردنی حەوت هاوڵاتیی بە رەگەزنامە بەریتانیی لە ناڕەزایەتییەکان پشتڕاست کردوە و ئاماژە بەوەشکراوە بە گشتی لە ماوەی ناڕەزایەتییەکاندا ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتییانی بیانی لە ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆی ئێران دەستگیر کراون. کەنعانی لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانان سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان ریاز و تاران رایگەیاند؛ هەنگاوی باش بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بە هاوکاریی و نێوەندگیریی عێراق نراوە و بارودۆخەکە گونجاوە بۆ ئەوەی گەڕێکی دیکەی دانوستانەکان لە بەغداد بەڕێوبچێت. لە بەشیکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا، ناسر کەنعانی جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی خاوەنی پێگەیەکی بەهێزە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێویستە بە پێی پێگەکەی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت چونکە چارەسەری کێشەکانی ناوچە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بێ تاران ئەنجامی نابێت.
هاوڵاتی تایوان دەڵێت، چین 71 فڕۆکەی جەنگی و ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی شەڕکەری لە مانۆڕێکی سەربازیدا بەکارهێناون، کە 47 لەوانە سنووری ئاسمانی تایوانیان بەزاندووە. وەزارەتی بەرگری تایوان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، لە نێوان کاتژمێر ٦ی بەیانی یەکشەممە بۆ ٦ ی بەیانی دووشەممە دوای ئەوەی چین تووڕەیی دەربڕی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکاو تایوان،لە نمایشێکی سەربازیدا چین 71 فڕۆکەی جەنگی و ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی شەڕکەری بەکارهێناوە، کە 47 لەوانە سنووری ئاسمانی تایوانیان بەزاندووە. وتیشی ،ئەو فڕۆکانەی چین بەرەو تایوان نێردراون 18 فڕۆکەی جەنگی جەی-16 و 11 شەڕکەری جەی-1 و 6 شەرکەری سو-30 و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوون. ئاماژەی بەوەشکرد، کە بەردەوام چاودێری جوڵ سەربازییەکانی چین دەکەن و سیستەمی بەرگری ئاسمانی و دەریاییان لە ئامادەباشیدایە. گێچەڵی سەربازی چین بۆ سەر دورگەی تایوان لەم ساڵانەی دوایدا چڕتر بۆتەوە و بەردەوام فڕۆکە و کەشتی دەنێرێتە سنوری ئەو دورگەیەوە بەهۆی ئەوەی تایوان هەرێمێکی خۆبەڕێوبەرە، کە هێشتا دەوڵەتی سەربەخۆی رانەگەیاندووە و لەژێر هەژموونی چیندایە، بەڵام خاوەنی حکومەت و پەرلەمانی خۆیەتی. لە ماوەی رابردوودا تایوان وا دەرکەوتووە هەوڵ بۆ سەربەخۆبوون بدات و لەلایەن ژمارەیەک وڵاتی باشووری ئاسیا و رۆژئاواشەوە پشتگیریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لێدەکرێت. هاوکات ئەمە سێیەم فراوانترین "سنوور بەزاندنی" چینە بۆ سەر تایوان کە بە بەشێک لە خاکەکەی خۆی دەزانێت.
هاوڵاتی بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە لە یابان نزیکەی ١٧ کەس مردون و ٩٣کەسی دیکەش برینداربوون لە هەفتەی پێشووەوە شەپۆلێکی بەفربارین ڕوی لە باکوری یابان کردووە و بۆتە هۆی لەکارخستنی چەندین ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگا سەرەکییەکان و دواخستنی خزمەتگوزاری گەیاندن و لەگەڵ زیادبونی ڕێژەی بەفر بارین ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست دا گەشتە ١٧ کەس و ٩٣ کەسیش بریندار بوون. بەپێی ئاژانسی بەڕێوەبردنی ئاگرو کارەساتەکان ژمارەیەکی زۆری ئەو کەسانەی مردون لە کاتی پاککردنەوەی سەربانەکانیان بووە لە بەفر و کەوتونەتە خوارەوە یان کەوتونەتە ژێر ئەو بەفرەی لە سەربان و شوێنە بەرزەکانەوە کەوتووەتە خوارەوە. فەرمانگەکانی شارەوانی لە ناوچە بەفربارینەکان هانی دانیشتوانیان دا کە لە کاتی چالاکی لابردنی بەفردا ئاگاداربن بە تەنیا کار نەکەن. هاوکات بە پێی ڕاپۆرتەکان لە زۆربەی بەشەکانی باکوری رۆژهەڵاتی یابان سێ ئەونەی ساڵانی پێشوو بەفر باریوە. لە یەکێک لە دورگەکانی باکوری یابان بەهۆی بەفربارینەوە بورجێکی کارەبا لە کارکەوت و نزیکەی ٢٠ هەزار ماڵ بێ کارەبا مانەوە. وەزارەتی گواستنەوەش ڕایگەیاند دەیان شەمەندەفەر و گەشتی ئاسمانی لە باکووری یابان تا ڕۆژی یەکشەممە ڕاگیراون.
ئێران رایگەیاند حەوت هاوڵاتیی بەریتانیای بە تۆمەتی بەشدرایی لە خۆپیشاندانەکان دەستگیر کردوە و لەندەن-یش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە راستیی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە. لقی (ساروڵڵا)ی سوپای پاسداران لە پارێزگای کرمان لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد؛ لە ناڕەزایەتییەکانی ماوەی رابردو لە ئێران ژمارەیەک هاوڵاتیی وڵاتەکەی دەستگیرکردوە کە هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانین. لەگەڵ بڵاوبونەوەی هەواڵەکە، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاندوە؛ سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئاشکراکردنی راستیی روداوەکە. پێشتریش هێزە ئەمنییەکانی ئێران رایانگەیاندبو؛ لە خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە زیاتر لە 40 کەسیان دەستگیرکردوە کە هاوڵاتیی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بون و ژمارەیەکیشیان تەنها هەڵگری رەگەزنامەی ئەو وڵاتانەبون. ئێران تا ئێستا چەند جارێک بە دەستگیرکردنی هاوڵاتییانی بیانی ئەوانی وەک بارمتە دەستبەسەر و زیندانیی کردوە و لە هەندێک حاڵەتیشدا بۆ ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی لە ئەوروپا و ئەمریکا ئەو هاوڵاتییە بیانیانەی ئازاد کردوە. بەریتانیالە سەرەتای ناڕەزایەتییەکانەوە بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژیی و سەرکوت لە لایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە زیاتر لە 350 سزای بەسەر بەرپرسان و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندوە.
دوای 100 رۆژ ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە لە بۆکان و مەهاباد و کامیاران لە تاران و کەرەج و ئەسفەهان ئەمڕۆش بەشیوازی جیاواز ناڕەزایەتیی بەرفراون بەڕێوچو. لە بۆکان و کامیاران رێوڕەسمی جەماوەریی رێزلێنان بۆ کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان بەڕێوەچو و لە شاری مەهاباد گەنجان بە کردنەوەی ئاگر دروشمیان دژی دەسەڵاتی ئێران وتەوە. لە شاری بۆکان یادی 18 کوژراوی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەی رۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە و رێپێوانی جەماوەریی بەرێوەچو و هێزە ئەمنییەکانیش تەقەیان لە بەشداربون رێپێوان و ناڕەزایەتییەکان کرد. سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە ژمارەیەک کەس بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و چەکدارانی خۆجێی(جاش) لە شاری بۆکان برینداربون. ئەمڕۆ دوکان و بازاڕەکانی شاری بۆکان وەک رێز و وەفا بۆ کوژراوانی شارەکە و ناڕەزایەتیی دژی دەسەڵاتی ئێران نەکرانەوە. هاوکات هەر ئەمڕۆ بە رێورەسمی جەماوەریی یادی چلەی مەرگی بورهان کەرەمی لە شاری کامیاران بەڕێوچو کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا برای بورهان رایگەیاند؛ ئەو شەهیدی هەمو کوردستانە و تۆڵەی خوێنی رژاوی دەکەنەوە. كچێک بەهۆی لابردنی سەرپۆشەکەی و دەربڕینی ناڕەزایەتیی لە تاران، سزای 10 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا. مەهسا پیروی تەمەن 25 ساڵ لە لایەن دادگایەکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری تارانی پایتەخت تۆمەتبار کرا بە "هاندانی بۆ بێڕەوشتیی" و سزای 10 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا. سەرۆکی داواکاری گشتیی ئێران ئاشکرای کرد دۆسیەی توێکاری و لێکۆڵینەوەی پزیشکیی ژینا ئەمینی یەکلایی نەبوەتەوە و چاوەڕێی لیژنەی پزیشکیی دەکەن بۆ راپۆرتی کۆتایی لەسەر روداوەکە.. رۆژی یەکشەممە محەمەدجەعفەر مونتەزری، سەرۆکی داواکاری گشتیی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە؛ پزیشکی داد راپۆرتی هۆکاری مەرگی ژینا ئەمینیی رادەست کردوە بەڵام خانوادەی ژینا سکاڵایان بەرامبەر پزیشکی داد و راپۆرتەکەیان تۆمار کردوە و لیژنەیەکی پزیشکی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە سکاڵاکە و پزیشکی داد بەهۆی بڵاوکردنەوەی هۆکاری مەرگەکەی. پێشتر پزیشکی دادی ئێران رایگەیاندبو؛ ژینا ئەمینی لە منداڵیدا گرێ لەسەریدا بوە و نەشتەرگەریی بۆکراوە کە ئەوەش یەکێک لە هۆکارەکانی مەرگی ژینا بوە. وەک کاردانەوەیەک بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە پاپا فرانسین لە وتاری تایبەت بە کریسمس نزای ئاشتیی بۆ ئێران کرد. ئەمە یەکەم کاردانەوەی پاپا فرانسیس، رێبەری کاسۆلیکەکانی جیهانە دوای 100 رۆژ ناڕەزایەتیی و کوژرانی زیاتر لە 506 کەس لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. رۆبێرت دی نیرۆ، ئەکتەری ناودرای ئەمریکی داوای ئازاکردنی تەرانە عەلیدوستی، خانمە ئەکتەری ناوداری ئێرانی کرد کە بەهۆی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکان و دژایەتیی سێدارە، زیندان کراوە. کۆنگرێسی ئەمریکا ئەمڕۆ یاسایەکی دژی ئێران پەسند کرد و بە پێی یاساکە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەبێت راپۆرتی ئەو بەرپرسە تۆمەتبارانەی ئێران کە دەستیان لە کوشتن یان زیانگەیاندن بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەیان و ئەمریکا هەیە بداتە کۆنگرێس و کار بکات بۆ سزادانیان لە سەرتاسەری جیهان. بە پێی یاساکە نابێت هیچ وڵاتێکی هاوپەیمانی ئەمریکا هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەک پێشکەشی ئەو بەرپرسانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات کە دەستیان لە دەستدرێژیی و سەرکوت و ئەشکەنجەی ژنان و کەمینە ئاینیی و نەتەوەییەکانی ئەو وڵاتە هەیە. لە چوارچێوەی ئەو یاسایەدا دەبێت وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەژمارە بانکییەکانی بەرپرسانی ئێران لە وڵاتانی دیکەی جیهان چاودێریی بکات و دڵنیا ببێتەوە لە سزادانی ئەو بەرپرسە تۆمەتبارانە، هاوکات هەر بانکێکی جیهان سزاکانی واشنتۆن دژ بە بەرپرسانی تاران جێبەجێ نەکات، ئەوا دەبێت ئەو وڵاتەش سزا بدرێت. ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە لەگەڵ ئیدانەکردنی تیرۆری ژمارەیەک چاڵاکوانی کورد لە پاریس، رایگەیاند؛ تاران نیگەرانە لە کوشتنی موسوڵمانان و کۆچبەران لە فەڕەنسا. کەنعانی داوای لە پۆلیسی فەڕەنسا کردوە توندوتیژیی بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارنەهێنێت و رێگەی بە خۆپیشاندانی ئاشتیخوازنە لەو وڵاتە بدرێت. لێدوانی کەنعانی لە کاتێکدایە بە پێی دوایین ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لانیکەم 506 کەس کوژراون و دو کەس لەسێدراەدراون و 60 کەسیش سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە.
هاوڵاتی ئاژانسەکانی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی و ئەوروپی و کەنەدا لە مانگی تەمموزدا ئاهەنگێکیان سازکرد بۆ بڵاوکردنەوەی یەکەم وێنەی ڕەنگاوڕەنگ، کە بەشێكیان لەم دواییانەدا بڵاوکرانەوە کە وینەی گەردوون پیشان دەدەن لە درێژە شەپۆلی ڕووناکی ژێرسوردا کە چاوی مرۆڤ توانای بینی ئەو دریژە شەپۆلەی نیە. زاناکان ئەمە ناوزەند ئەم وینانەی تەلیسکۆبی جەیمس وێب، ناوزەند ئەکەن بە نزیکوبونەوەیەک بەرەو گەردوونی ژێر سور، هاوکات تەلیسکۆبەکە بەم وێنانەی شووێن ومێژووی بونمان لە گەدردووندا پیشان دەدات و هەوڵێکە بۆ گەڕان بەدوای کۆتایی تاریکی دا. تەلیسکۆبی جەیمس وێب، ساڵێک لەمەوبەر جێگیرکرا لەڕۆژی کریسمس، ئەم تەلیسکۆبە توانای بینینی گەردوونی هەیە لە دریژە شەپۆلی ڕووناکی ژێر سوردا، زاناکانی بواری گەردوون وەک هەوڵێک بۆ گەڕان بەرەو کۆتایی تاریکی وەسفیان کردووە. تەلیسکۆبەکە نزیکەی ١٠ ملیار دۆلاری تێچووە، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە سێ دەیەی خایاندووە بۆ پلان ودیزاین ودروستکردنی.
هاوڵاتی پاپا فرانسیس، لە پەیامی ساڵانەی جەژنی کریسمسدا ڕایگەیاند، جیهان لە ئێستادا بەدەست " قەیرانی ئاشتی" دەناڵێنێت، هەروەها وتی خۆراک وەک چەکی جەنگ بەکاردەهێنرێت. پاپا فرانسیس، لە پەیامەکەیدا کە ١٠ خولەکی بۆ باسکردن لە جەنگی ئۆکرانیا تەرخانکرد، باسی لەوە کرد کە خۆراک وەک چەکی شەڕ بەکاردێت وئیدانەی جەنگی ئۆکرانیای کرد، لەگەڵ ئەوەشدا باسی لەوەکرد قەیرانی ئاشتی لە زۆربەی ناوچەکانی دیکەی دوونیا هەیە. پاپا لە میانەی پەیامەکەیدا، باسی لە دۆخی وڵاتی ئێران و سەرکوتکاریەکانی سەر خۆپیشاندەران کرد و نزای ئاشتەوایی بۆ گەلی ئێران کرد، کە بەپێی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ تا ئیستا زیاتر لە ٥٠٠ هاوڵاتی کوژراون و ماوەی سێ مانگە ناڕەزایەتیەکان بەردەوامە لە ئێران. هاوکات، پاپا فرانسیس بەتایبەتی نیگەرانی خۆی بۆ دۆخی ململانێ وگرژیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، میانمار، هایتی وناوچەی ساحێلی ئەفریقا دەربڕی. هەر لەبارەی جەنگی ئۆکرانیا و کاریگەریەکانی لەسەر قەیرانی خۆراک، باسی لەوەکرد کە جەنگی ئۆکرانیا کاریگەریەکی زۆری هەبووە بەتایبەت لە ئەفغانستان و ئەفریقا کەسانێکی زۆر ڕووبەڕوووی برسێتی بوونەتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەتەنها ئۆکرانیا زیاتر لە %٣٠ دانەوێڵەی جیهان بەرهەمدەهێنێت ودوای جەنگەکەش نرخەکانی خۆراک بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبونەوەتەوە. پاپا فرانسیس وتیشی، داوادەکەین لەکاتی جەنگدا ئەو کەسانە لەبیرنەکەین کە برسی دەبن لە کاتێکدا ڕۆژانە برێکی زۆر لە خۆراک بەفیڕۆ ئەچێت، هەروەها بڕێکی زۆری داهات بۆ جەنگ خەرج دەکرێت. لەکۆتایدا پاپا فرانسیس وتی، ئێمە دەزانین هەموو جەنگێک دەبێتە هۆی برسێتی و خەڵکانێکی زۆر بەدەست برسێتیەوە دەناڵینن، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە ڕێگری لەوە بکرێت کە خۆراک وەک چەکێکی جەنگ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت؛ داواشی لە سیاسیەکان کرد کە ڕۆڵی گرنگیان هەیە کار بۆ ئەوە بکەن کە خۆراک تەنها وەک ئامڕازێکی ئاشتی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت. جێگای باسە، ئەمە دەیەمین وتاری ساڵانی جەژنی کریسمی پاپا فرانسیسە لەوەتەی بووەتە پاپا، پاپا فرانسیس کە تەمەنی لە ئێستادا ٨٦ ساڵە وتارەکەی لە بالکۆنیکی بازیلیکادا لە شەقامی سانت پیتەر پێشکەشکرد. پاپا فرانسس: جیهان بەدەست " قەیرانی ئاشتی" دەناڵێنێت پاپا فرانسیس، لە پەیامی ساڵانەی جەژنی کریسمسدا ڕایگەیاند، جیهان لە ئێستادا بەدەست " قەیرانی ئاشتی" دەناڵێنێت، هەروەها وتی خۆراک وەک چەکی جەنگ بەکاردەهێنرێت. پاپا فرانسیس، لە پەیامەکەیدا کە ١٠ خولەکی بۆ باسکردن لە جەنگی ئۆکرانیا تەرخانکرد، باسی لەوە کرد کە خۆراک وەک چەکی شەڕ بەکاردێت وئیدانەی جەنگی ئۆکرانیای کرد، لەگەڵ ئەوەشدا باسی لەوەکرد قەیرانی ئاشتی لە زۆربەی ناوچەکانی دیکەی دوونیا هەیە. پاپا لە میانەی پەیامەکەیدا، باسی لە دۆخی وڵاتی ئێران و سەرکوتکاریەکانی سەر خۆپیشاندەران کرد و نزای ئاشتەوایی بۆ گەلی ئێران کرد، کە بەپێی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ تا ئیستا زیاتر لە ٥٠٠ هاوڵاتی کوژراون و ماوەی سێ مانگە ناڕەزایەتیەکان بەردەوامە لە ئێران. هاوکات، پاپا فرانسیس بەتایبەتی نیگەرانی خۆی بۆ دۆخی ململانێ وگرژیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، میانمار، هایتی وناوچەی ساحێلی ئەفریقا دەربڕی. هەر لەبارەی جەنگی ئۆکرانیا و کاریگەریەکانی لەسەر قەیرانی خۆراک، باسی لەوەکرد کە جەنگی ئۆکرانیا کاریگەریەکی زۆری هەبووە بەتایبەت لە ئەفغانستان و ئەفریقا کەسانێکی زۆر ڕووبەڕوووی برسێتی بوونەتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەتەنها ئۆکرانیا زیاتر لە %٣٠ دانەوێڵەی جیهان بەرهەمدەهێنێت ودوای جەنگەکەش نرخەکانی خۆراک بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبونەوەتەوە. پاپا فرانسیس وتیشی، داوادەکەین لەکاتی جەنگدا ئەو کەسانە لەبیرنەکەین کە برسی دەبن لە کاتێکدا ڕۆژانە برێکی زۆر لە خۆراک بەفیڕۆ ئەچێت، هەروەها بڕێکی زۆری داهات بۆ جەنگ خەرج دەکرێت. لەکۆتایدا پاپا فرانسیس وتی، ئێمە دەزانین هەموو جەنگێک دەبێتە هۆی برسێتی و خەڵکانێکی زۆر بەدەست برسێتیەوە دەناڵینن، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە ڕێگری لەوە بکرێت کە خۆراک وەک چەکێکی جەنگ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت؛ داواشی لە سیاسیەکان کرد کە ڕۆڵی گرنگیان هەیە کار بۆ ئەوە بکەن کە خۆراک تەنها وەک ئامڕازێکی ئاشتی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت. جێگای باسە، ئەمە دەیەمین وتاری ساڵانی جەژنی کریسمی پاپا فرانسیسە لەوەتەی بووەتە پاپا، پاپا فرانسیس کە تەمەنی لە ئێستادا ٨٦ ساڵە وتارەکەی لە بالکۆنیکی بازیلیکادا لە شەقامی سانت پیتەر پێشکەشکرد.
بەهای دۆلار لە ئێران بەردەوامە لەبەرزبونەوە و پەلەمانتارێکش ئاشکرای دەکات لە ماوەی ساڵێکدا تمەن نیوەی بەهاکەی لەدەستداوە و هەشت هێندە لە لیرەی سوری لاوازتر بوە. ئەمڕۆ یەکشەممە بەهای هەر دۆلارێک لە بازاڕەکانی ئێران گەیشتە زیاتر لە 40 هەزار و 500 تمەن و شارەزایانی ئابورییش هۆشداریی دەدەن لە دابەزینی زیاتری بەهای ئەو دراوە. روحەڵڵا ئیزەدخوا، پەرلەمانتاری ئێران رایگەیاند؛ لە سەرەتای دەستپێکردنی کاری کابینەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، بەهای هەر دۆلارێک 26 هەزار تمەن بوە و لە ئێستادا بەهای هەر دۆلارێک بۆ زیاتر لە 40 هەزار و 500 تمەن بەرز بوەتەوە. ئیزەدخوا ئاماژەی بەوە کردوە؛ لە ماوەی تەمەنی کابینەی رەئیسیدا دراوی تمەن نزیکەی 50٪ی بەهاکەی لەدەستداوە و دراوی لیرە سوری هەشت هێندەی دراوی تمەن بەهێزترە کە 11 ساڵە روبەڕوی جەنگی ناوخۆیی بوەتەوە. لێدوانی ئەو پەرلەمانتارە دوای ئەوە دەێت کە شارەزایانی ئابوریی ئێران پێشبینیان کردوە بەهای هەر دۆلارێک لەو وڵاتە تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە 50هەزار تمەن.
هاوڵاتی ئەمڕۆ، سەرۆکی روسیا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، هەڕەشەی ئەوەیکرد لە ئۆکرانیا، کە ئەگەر لە ئەمریکاوە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت بهێننە وڵاتەکەیان، سوپای روسیا بە دڵنیاییەوە 100٪ سیستمەوە وێران دەکات. ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا، لە نوێترین کاردانەوەیدا هەڵوێستی خۆی راگەیاند لەبارەی سەردانەکەی ڤلادیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ ئەمریکا و هەوڵەکانی بۆ هێنانی هاوکاریی سەربازیی زیاتری ئەمریکا و رۆژئاوا بۆ وڵاتەکەیان، بە تایبەتیی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت. پوتین، لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ کەناڵی روسیای 1، کە بەشێکی لێ بڵاوکراوەتەوە، گوتی: "وڵاتەکەمان ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ لایەنەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا، هەروەها ئامانجی روسیا لەم جەنگەدا، یەکخستنەوەی گەلی روسیایە". سەرۆکی روسیا ئەوەشی خستەڕوو: وڵاتەکەی لەسەر رێگە راستەکە هەنگاو دەنێت، بەرگریی لە بەرژەوەندییەکانی گەل و نیشتمانەکەمان دەکەین، هیچ بژارەدەیەکی دیکەمان جگە لە بەرگرییکردن نییە. هەروەها دەڵێت: "ئەوە ئێمە نین کە گفتوگۆ رەتبکەینەوە، ئەوانن کە ئامادە نین"، چونکە روسیا لە 2014ەوە خوازیاری ئەوەیە قەیرانی ئۆکرانیا بەشێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت. دوێنی، ڤلادمێر پۆتین، رەزامەندی نیشاندا، کە خزمەتگوزاریی چەکی پێشکەوتووی سارمات (شەیتانی دوووەم) بەردەستبخرێت بۆ سوپا لە جەنگی ئۆکرانیا، ئەوەش پێشهاتێکی دیکەی مەترسیدارە لە پەرەسەندنی مەترسی بەکارهێنانی چەکی ستراتیژی و ئەتۆمیی لە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا. هەفتەی رابردوو، ڤلادیمێر زێلنسکی لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکادا وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا بەفەرمیی داوایکرد، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت و هاوکاری زیاتری سەربازیی پێشکەشی ئۆکرانیا بکرێت، ئەوەش لەلان کریملنەوە بە "سوتەمەنی کردن بەسەر ئاگر"دا وەسفکرا.
هاوڵاتی ڕێکخراوە بیانیەکان لە ئەفغانستان دوای بڕیارەکەی تاڵیبان کە داوای لە ڕێکخراوە ناحوکمیە ناوخۆیی و بیانیەکان کرد کارکردنی ژنان ڕابگرن و ڕێگەنەدەن لەکارەکانیان بەردەوام بن کارەکانیان ڕاگرت. لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕێکخراوە فریاگوزاریە بیانیەکان کە لەنێویاندا ڕێکخراوی کەیر ئینتەرناشناڵ وئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویج وساڤی منداڵان ڕایانگەیاند، ناتوانن بەبێ کارکردنی کارمەندە ژنەکانیان بەردەوام بن لەکارەکانیان، هەربۆیە سەرجەم کارەکانیان ڕاگرت. بەڕێوبەرانی ڕێکخراوەکانی چاودێری، ئێن ئاڕ سی و پاراستنی منداڵان ڕایانگەیاند ئێمە نەمانئەتوانی لە مانگی ئابی 2021 دەستمان بگات بە ملیۆنان ئەفعانی کە پێویستیان بە یارمەتی بوو گەر ستافە ژنەکانمان نەبونایە . لە راگەیەندراوەکەیاندا ئەوەش هاتووە: "لە کاتێکدا ئێمە یاساکەمان لا ڕونە باڵام هەموو بەرنامەو کارەکانمان دەوەستێنین و داوا دەکەین کە ژنانیش بتوانن بە یەکسانی کاربکەن لەگەڵماندا." لە بەیاننامەکەدا ڕێکخراوەکان ڕداوایان کردووە کە تاڵیبان ڕێگە بە کارکردنی ژنانن بدات و بڕیارەکە هەڵبوەشێتەوە. هاوکات عەبدولرەحمان حەبیب، وتەبێژی وەزارەتی ئابووری تاڵیبان ڕایگەیاند، کە کرێکارانی ژن لە گروپە هاوکارییە دەرەکییەکان لەچکیان نەکردووە پابەند نەبوون بەو جلوبەرگەی بۆیان دانراوە. هەروەها تاڵیبان هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی هەر ڕێکخراوێکی کرد کە بە خێرایی پابەند نەبێت بەو یاسا نوێیەو ڕێگە لە کارکردنی ژنان نەگرێت. لە هەمان کاتدا ڕامیز ئەلاکبارۆڤ، ڕێکخەری باڵای مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵی داوە قەدەغەکردنەکە پێچەوانە بکاتەوە وئەم بڕیارە "هێڵی سوورە بۆ هەموو کۆمەڵگەی مرۆیی". ئەو بەرپرسە بە بی بی سی ڕاگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێت گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ ئەفغانستان بوەستێنێت ئەگەر دەسەڵاتدارانی تاڵیبان ڕێگری لە قەدەغەکردنی کرێکارانی ژنان هەڵنەوەشێننەوە. ئەم بڕیارەی تاڵیبان بۆ قەدەغەکردنی کارکردنی ژنان لە ڕێکخراوە ناحوکمیە بیانی وناوخۆییەکان تەنها چەند ڕۆژێک لەدوای بڕیاری قەدەغەکردنی خویندنی ژنان وکچانی پاکستان لە زانکۆکان دێت.
هاوڵاتی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەو کەسەی کە هێرشەکەی ڕۆژی هەینی پاریس پایتەختی فەرەنسای ئەنجامدا و سێ كوردی تیرۆركرد، لەژێر رێنمایی پزیشکدا هەڵگیرا و بكوژهكه گواسترایەوە بۆ کلینیکی دەروونی. بە پێی هەواڵێکی بی بی سی ئەو پیاوە تەمەن ٦٩ ساڵەی بەرپرسیار بوو لە هێرشەکەی پاریس بۆ سەرناوەندی کولتووریی ئەحمەد کایا و سەرتاشخانەیەک کە لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکەیش برینداربوون، دوای ئەوەی لە ژێر لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا نا کە کەسێکی ڕاگەزپەرستە گواسترایەوە بۆ کلینیکێکی دەرونی. له راگهیهندراوێكدا كه لهلایهن داواکاری گشتی پاریسهوه بڵاوكراوهتهوه، ئاماژه بهوهكراوه، ئەو پزیشکەی پشکنینی بۆ بكوژه فەڕەنسییە تەمەن ٦٩ ساڵانهکە کردووە، بهو ئهنجامه گهیشتووه کە دۆخی تەندروستی و دەرونی بكوژهكه لەگەڵ مەرجەکانی راگرتنیدا، ناگونجێت.ھەر کاتێک رەوشی تەندروستی گونجابوو، دەبرێتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە. لە ئێستادا بكوژهكه بۆ کلینیکی دەروونی لەناو بهڕێوهبهرایهتی ئاسایش گوازراوهتهوه و ئەگەر بارودۆخی تەندروستی رێگە بدات، دهبرێته بهردهم دادوەری لێکۆڵینەوە. داواکاری گشتی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکە لە رووداوەکە بەردەوامە و تۆمەتبارەکەش کە ناوی ویلیەمە و تەمەنی ٦٩ ساڵە دانی بە تاوانەکە ناوە ".