هاوڵاتی سەرۆکی تایوان پێشنیاری یارمەتی چین دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆرۆنا،و ڕایگەیاند  چالاکیە سەربازییەکانی چین لە نزیک دوورگەکە بەسوود نین بۆ بەردەوامی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا. سەرۆکی تایوان تسای ئینگ وێن ڕۆژی یەکشەممە پێشنیاری کرد کە "یارمەتی پێویست" پێشکەش بە چین بکات بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تەشەنەسەندن لە کەیسەکانی COVID-19. وتیشی، چالاکیە سەربازییەکانی چین لە نزیک دوورگەکە بەسوود نین بۆ بەردەوامی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا. باسی لەوەشکرد، لەسەر بنەمای پێگەی چاودێری مرۆیی، ئێمە ئامادەین هاوکاری پێویست پێشکەش بکەین بۆ یارمەتیدانی ئەوکەسانیەی توشی پەتاکە بوون و بەهیوای بەڕێکردنی ساڵێکی نوێ تەندروست و سەلامەت بۆ هەموو لایەک" مانگی پێشوو چین گۆڕانکارییەکی گەورەی لە یاساکانی دا کرد بۆ ڕوبەڕوبونەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای هەڵوەشاندنەوەی توندترین ڕێوشوێن و کەرەنتینە لەو وڵاتەدا ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر خەڵک بێ پشکنین توشی ڤایرۆسەکە ببن و بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوبێتەوە ، هەندێک لە شارەزایانی تەندروستی نێودەوڵەتی پێیان وایە ڕۆژانە بە ملیۆنان خەڵک توسی ڤایرۆسەکە دەبن. هاوکات رێکخراوی تەندروستی جیھانی  بە ئامانجی وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەبارەت بە ھەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا لە چین لەگەڵ لێپرسراوانی تەندروستی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەو  جارێکی تر داوایانکرد بە شێوەیەکی رێکخراو بەشدارییان پێبکەن لە داتاکانی پەیوەست بە رەوشی کۆرۆنا. ھەروەھا لێپرسراوانی تەندروستی جیھانی داوایان لە لێپرسراوانی چین کرد زانیارییان پێبدەن لە بارەی ئەنجامدانی ھەڵمەتەکانی کوتان بەتایبەت ئەو کەسانەی زۆرترین مەترسییان لەسەرەو تەمەنیان لەسەرو ٦٠ ساڵەوەیە. جێگەیباسە ئەمریکا، ئیسپانیا، فەرەنسا، کۆریای باشوور، هیندستان، ئیتالیا، ژاپۆن و تایوان ژمارەیەکی زۆر وڵاتانی جیهان داوای تاقیکردنەوەی کۆڤید ١٩ دەکەن لە گەشتیارانی چین پێش گەشتکردنیان بۆ ئەو وڵاتانە، چونکە ترسیان لە بڵاوبوونەوەی نوێی ڤایرۆسەکە هەیە لە وڵاتەکانیان

هاوڵاتی وتەبێژێکی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە تەقینەوەیەک لە دەروازەی فڕۆکەخانەی سەربازی لە پایتەختی ئەفغانستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 1ـی كانوونی دووه‌می 2023، عەبدول نەفی تاکوور، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومەتی تاڵیبان به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگەیاند، تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی سەربازی کابوول روویداوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس کوژران و برینداربوون. وتیشی، هۆکاری تەقینەوەکە لە دەروازەی ئەو بنکەیەی تەنیشت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول ڕوون نییە هەروەها بێئەوەی ئاماژە بە ژمارەیان بدات،وتی :"ژمارەیەک لەهاونیشتمانیانمان لەو تەقینەوەیەدا شەهید و بریندار بوون" دانیشتوانی ناوچەکە بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند کە گوێیان لە تەقینەوەیەکی بەرز بووە پێش 8ی بەیانی لە بەرەی سەربازی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول . ڕاشیانگەیاند، کە ناوچەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیراوەو و هەموو ڕێگاکان داخراون جێگەیباسە حکومەتی تاڵیبان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەو کاتەوەی دەسەڵاتییان گرتۆتە دەست  لە مانگی ئابی 2021ەوە ئاسایشیان باشتر کردووە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر تەقینەوە و هێرشی بۆمبی لەو وڵاتە ئەنجام دراوە کە کە بەشێکی زۆریان لەلایەن لقی ناوخۆی داعشەوە بانگەشەیان بۆ کراوەو ئەنجام دراون.

هاوڵاتی چن گانگ یەکێکە لە یاریدەدەرە بڕواپێکراوەکانی سەرۆکی چین و لە ساڵی ٢٠٢١ وەک باڵوێزی چین لە ئەمریکا کاری کردووە. لەبارەی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری دەرەوەی نوێی چین، لەیەکم لێدوانیدا چن گانگ وتی، دەستپێشخەر دەبێت وەک نوێنەری چین لە ئاستەنگیە هاوبەشەکانی مرۆڤایەتیدا. چن گانگ کە ئێستا وەک وەزیری دەرەوەی نوێی جین دەستنیشانکراوە، لە ماوەی ڕابردوودا چەندین پۆستی گرنگی هەبووە لە وەزارەتی دەرەوەی چین، لەوانەش وەکز وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٦، لە ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ وەک ئەفسەری پرۆتۆکۆڵەکان کاریکردووە لە وەزارەتی دەرەوەی چیندا.  

هاوڵاتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی داوا لە لێپرسراوانی چین دەکات بەشێوەیەکی رێکخراو ئامارەکانی کۆرۆنا بخەنەڕوو. رێکخراوی تەندروستی جیھانی  بە ئامانجی وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەبارەت بە ھەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا لە چین لەگەڵ لێپرسراوانی تەندروستی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەو  جارێکی تر داوایانکرد بە شێوەیەکی رێکخراو بەشدارییان پێبکەن لە داتاکانی پەیوەست بە رەوشی کۆرۆنا. ھەروەھا لێپرسراوانی تەندروستی جیھانی داوایان لە لێپرسراوانی چین کرد زانیارییان پێبدەن لە بارەی ئەنجامدانی ھەڵمەتەکانی کوتان بەتایبەت ئەو کەسانەی زۆرترین مەترسییان لەسەرەو تەمەنیان لەسەرو ٦٠ ساڵەوەیە.  جەختیشیان لەوە کردەوە کە "گرنگی چاودێریکردن، و بڵاوکردنەوەی داتاکان لەکاتی خۆیدا پێویستە، بۆ یارمەتی چین و کۆمەڵگەی جیهانی بۆ داڕشتنی پلانیک بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسیداری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەو گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست ". تەندروستی جیھانی لەسەر پەرەسەندنی کۆڤید-19 لەو وڵاتە بڕیاری داوە ڕۆژی سێشەممە کۆبونەوەیەک ئەنجام بدات. ئاژانسەکە دەڵێت بانگهێشتی زانایانی چینی کردووە بۆ پێشکەشکردنی زانیاری ورد لەسەرپەرەسەندنی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەو ژمارەی توشبون و مردن و ڕێژەی پێدانی ڤاکسین. هاوکات،ئەمریکا، ئیسپانیا، فەرەنسا، کۆریای باشوور، هیندستان، ئیتالیا، ژاپۆن و تایوان هەمووی داوای تاقیکردنەوەی کۆڤید ١٩ دەکەن لە گەشتیارانی چین پێش گەشتکردنیان بۆ ئەو وڵاتانە، چونکە ترسیان لە بڵاوبوونەوەی نوێی ڤایرۆسەکە هەیە لە وڵاتەکانیان. هاوکات ئەو سەرنشینانەی لە چینەوە دەگەنە ئینگلتەرا پێویستە تاقیکردنەوەیەکی نەرێنی ئە ڤایرۆسە پێشکەش بکەن .      

هاوڵاتی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی بێلاڕووس دەڵێت پێناچێت ئەو موشەکە ئۆکرانییەی کە هاتە ناو ئاسمانی بێلاڕووسەوە و خرایە خوارەوە " بە ڕێکەوت " بووبێت. ڕۆژی پێنجشەممە وەزارەتی بەرگری بێلاڕووس وتی هێزەکانی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە موشەکێکی ئێس – 300 ی ئۆکرانی زەوی بۆ ئاسمانییان لە نزیک گوندی هارباچا لە هەرێمی برێست خستۆتە خوارەوە، ئەو ناوچەیەش 15 کم لە سنووری نێوان بێلاڕووس و ئۆکرانیاوە دوورە ئەلیکساندەر ڤۆلفۆڤیچ سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی بێلاڕووس بە ڕۆژنامەی سپۆتنیک بێلاڕووسی وت " کیێڤ بە پەرۆشەوەیە بۆ وروژاندنی ململانێیەک لە ناوچەکەدا ئیتر بە هەر شێوەیەک بێت. نموونەش بۆ ئەمە ڕووداوەکەی ئەمدواییانە بوو کە موشەکە ئێس – 300 ەکەی ئۆکرانیا تێکشکێندرا." وتیشی " هۆکارێکی کەم هەیە بۆ ئەوەی باوەڕ بکەین کە بە ڕێکەوت موشەکەکە هاتۆتە ئاسمانمانەوە".  لە هەمان کاتدا کرێملین وتی کە زۆر نیگەرانە لە ڕووداوەکە وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا ڕایگەیاند ئامادەیە بۆ بانگهێشتکردنی شارەزایانی ئەو وڵاتانەی کە پشتیوانی لە "دەوڵەتی تیرۆریستی ڕوسیا" ناکەن بۆ یارمەتیدان لە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و ئەوەشی وت " مافی بێ مەرج بۆ بەرگری و پاراستنی ئاسمانی خۆی پاراستووە"، وتەبێژێکی سەربازی ئۆکرانی گوتی ڕووداوەکە "ئەنجامی  بەرگری ئاسمانی"بووە . سەرەڕای ئەوەش بێلاڕووس بانگێشتی باڵیۆزی ئۆکرانیای کرد لە مینسک و بە فەڕمی ناڕەزایی دەربڕی دژی " ڕووداوە مەترسیدارەکە." و داوای دەستبەچێ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕوداوەکە کرد.      

هاوڵاتی سوپای کۆریای باشور رایگەیاند، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ شەممە کۆریای باکور سێ موشەکی بالیستی کورت مەودای بەرەو دەریای رۆژهەڵات هەڵداوە. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، سوپای کۆریای باشوور بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، کۆریای باکوور سێ مووشەکی نوێی بالیستی بە ئاراستەی رۆژهەڵاتی دەریای کۆریای تاقیکردووەتەوە هاوکات ئەو تاقیکردنەوە مووشەکییەکه‌ی کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی نوێترین موشەکی بالیستییە کا تا ئێستا دروستی کردبێت. سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشورڕایگەیاند، لە کاتژمێر 8:00ی بەیانییەوە چاودێری هەڵدانی موشەکەکەیان لە شارۆچکەی چونگوا لە پارێزگای هوانگهای باکورەوە کردوە و موشەکەکان نزیکەی 350 کیلۆمەتریان بڕیوە پێش ئەوەی بکەونە ناو دەریاوە. وتیشی، سه‌ركۆنه‌ی هه‌ڵدانی ئه‌و موشه‌كانه‌ كرد و بە "ئیستفزازی گەورە" ناویبرد، کە زیان بە ئاشتی و سەقامگیری دەگەیەنێت، هەروەها پێشێلکردنی "ڕون"ی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانه‌، باسی لەوەشکرد کۆریای باشوور لە نزیکەوە چاودێری جووڵەی کۆریای باکوور دەکات بە هەماهەنگی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکوور هیچ هەڕەشەیەکی راستەوخۆ لەسە ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانەکانی دروستناکەن.

هاوڵاتی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لێخۆشبوونی بۆ شەش تاوانبار دەرکرد کە سزا درابوون ، ئەو تۆمەتبارانەی کە پێشتر نزیکەی نیوەی  سزاکەی خۆیان تەواوکرابوو. لە ڕاگەیاندێکی کۆشکی سپیدا هاتووە، کە جۆ بایدن باوەڕی بە دەرفەتی دووەم هەیە وئەو کەسانەشی ئازادکراون، بەهۆی کارەکانیان لە باشترکردنی کۆمەڵگە و ژیانی ئەو کەسانەی دەوروبەریان بووە. ئەو کەسانەی کە بڕیارەکەیان بۆ دەرچووە پێشتر بە تاوانەکانی کوشتنی پلە دوو، بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر " ماریجوانا" سزادرابوون. بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، ئەو لێخۆشبوونانەی سەرۆکی ئەمریکا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی داد وبە پڕۆسەی راوێژکاری ئەنجام دراوە. ئەم لێخۆشبوونەی سەرۆکی ئەمریکا  دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی هەینی بڕیاری لێخۆشبوونی گشتگیری بۆ تاوانەکانی پێشووی فیدراڵی دەرکرد سەبارەت بە بازرگانیکردن بە ماریجواناوە، ئەمەش نیگەرانی بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمریکای لێکەوتەوە بەهۆی ئەوەی پێیان وابوو ئەم بڕیارە کاریگەری لەسەر هەزاران هاوڵاتی ئەمریکی دەبێت. لەبارەی لێخۆشبوونی ئەم ٦ تاوانبارەوە، بەرپرسێکی کۆشکی سپی باسی لەوە کردووە کە سەرۆک بایدن  بڕوای بە دەرفەتی دووەم هەیە بۆ ئەوکەسانەی کە باشبوون وچاکسازیان لەخۆیاندا نیشانداوە، هەروەها سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمریکا وڵاتی چانسی دووەمە. هاوکات یەکەم بڕیاری لێخۆشبوونی بایدن بۆ تاوانبارانی سزادراو، لە مانگی حوزەیران بوو   لە ٣ کەس خۆشبوو کە بەتاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرە بەهێزەکانەوە سزادرابوون.                                                                                                                    

هاوڵاتی بڕیاری دادگایەک لە پاکستان تووڕەیی دروست کرد دوای ئەوەی تاوانبارێکی  ئازاد کرد کاتێک ڕازی بوو هاوسەرگیری لەگەڵ قوربانیەکەی بکات. دەوالات خانی تەمەن ٢٥ ساڵ دوای ئەوەی دەستدرێژی کردە سەر کچێکی خاوەنپێداویستی تایبەت (نابیست) لە مانگی ئایاردا لەلایەن دادگای ناوچەی بونیر لە باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای خەیبەر پەختونخوا بە زیندانی هەتاهەتایی سزا درا. دوای دەستێوەردانی پیاوانی بەتەمەنی ناوچەکە یان ئەنجومەنی پیران ڕێککەوتنێک کرا لە نێوان لەنێوان خان و خێزانی ئەو کچەدا  کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا منداڵێکی هەبوو،بەوەی ئەو تاوانبارە ئازاد بکرێت گەر ڕازی بێت بە هاوسەرگیری کردن لەگەڵ قوربانییەکەدا ،خان ڕۆژی دووشەممە ئازاد کرا دوای ئەوەی ڕێکەوتنەکە لەلایەن دادگای باڵای پیشاوەرەوە پەسەند کرا. ئەم بڕیارە ڕێکخراوەکانی مافی ژنان و چاڵاکوانانی توڕە کرد کە دەڵێن ئەم بڕیارانە شەرعیەت دەدەنە  توندوتیژی سێکسی دژی ژنان لە پاکستان ئەمەشە بۆتە هۆی ئەوەی زۆرینەی کەیسەکانی دەستدرێژی سێکسی بە بێدەنگی دەهێڵدرێنەوەو ناچنە دادگا و تاوانباران ناگیرێن. بە وتەی ئەسما جەهانگیر لە خانەی یارمەتی یاسایی، ئەو کەسانەی کە داوایان لەسەر هەیە  قورسە لە پاکستان دادگەیی بکرێن و بگیرێن. وتیشی، هەڕەشە و زۆرەملێ لەلایەن خێزان و کۆمەڵگاوە لە کەیسەکانی دەستدرێژی سێکسیدا لە پاکستان شتێکی ئاساییە و ڕزگاربووان و خێزانەکان بە گشتی لە ترسی گێلی دادگاییکردنەکە مەسەلەکە لە دەرەوەی دادگا یەکلایی دەکەنەوە. چالاکوانی مافی مرۆڤی پاکستان تاهیرا عەبدوڵا گوتی "پێویستە یاساکانی دەستدرێژی سێکسی پاکستان هەموار بکرێتەوە بۆ گۆڕینی دەستدرێژی سێکسی لە تاوانی تایبەتەوە بەرامبەر بە کەسێک بۆ تاوانێک دژی دەوڵەت، بەو هۆیەشەوە دەوڵەت دەبێت ببێتە والی (پارێزەر) ڕزگاربووەکە و کەیسەکە جێبەجێ بکات – بۆ ڕێگەگرتن لە هەر جۆرە سازشێکی تایبەت، ڕێکەوتنی دارایی، یان "لێبوردەیی" کە لە لایەن کەسانی دەوڵەمەندی خاوەن دەسەڵاتەوە لە دژی هەژار و بێدەسەڵات دەکرێت.

هاوڵاتی   لە جەژنی کریسمس دا لە نەخۆشخانەی تیوکسبێری بەریتانیا هەرساڵێک ئاژەڵێکی جیاواز دەبەنە سەردانی نەخۆشەکان.  نەخۆشخانەی تیوکسبێری کە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە بەساڵاچوانە،هەموو ساڵێک وەک نەریتێک  ئاژەڵەکان دەبرێنە سەردانی نەخۆشەکان. ئەمساڵ دوو پەنگوینی پیرۆ کە ناویان پرینگڵ و ویجتە، هێنرانە نەخۆشخانەکە وبەسەر نەخۆشەکاندا گەڕێندران.  

هاوڵاتی لە گفتوگۆیەکی هەردوو سەرۆکی ڕووسیا و چین لە رێگەی ئۆنلاینەوە، سەرۆکی ڕووسیا بە هاوتا چینیەکەی ڕاگەیاندووە کە پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی نێوان چین وڕوسیا باشترین پەیوەندیە لە مێژوودا. لە گفتوگۆکەی نێوانیاندا ڤلادیمێر پوتین و شی جینپینگ، ڤلادیمێر پوتین باسیشی لەوەکردووە کە چاوەڕێ دەکات هاوتا چینیەکەی لە ساڵی ٢٠٢٣ دا سەردانی مۆسکۆ بکات. لە پەخشێکی کەناڵی سی سی تیڤی چینی کە بڵاوکراوەتەوە کە سەرۆکی چین، پێزانینی خۆی بۆ ڕووسیا دەربڕیوە و هەروەها جەختی لەوەش کردۆتەوە کە ڕووسیا هەرگیز ئەوەی ڕەتنەکردۆتەوە کە لە رێگەی دانوستانە دیپلۆماسیەکانەوە کێشەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا چارەسەر بکات. هاوکات بەپێی پەخشی کەناڵی سی سی تیڤی، سەرۆکی چین دەربارەی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا بە پوتینی ڕاگەیاندووە کە دانوستانەکانی پرسی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیادا بە ئاسانی ناڕوات، هەروەها چین بەردەوام ئەبێت لە هەڵوێستی دادپەرەوەرانەی خۆی سەبارەت بە وپرسە.      

هاوڵاتی دادگای سەربازی میانمار، ڕۆژی هەینی لە دادگایەکی داخراودا کۆتایی بە دادگاییکردنی ئانگ سان سوچی هێنا و حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ زیادکرد بەوەش کۆی سزای زیندانیکردنی بوو بە ٣٣ ساڵ. ئەم دادگاییکردنەی ئانگ سان سوچی، لەدوای دادگاییکردنی مانگی ئەیلول کۆتاین دادگاییکردنی ڕاویژکاری پێشووی میانمارە، کە سزای ٣ ساڵ زیندانیکردن و کاری قورسی بەسەردا سەپاندبوو. دادگای سەربازی میانمار، ڕۆژی هەینی بە ئاڕاستەکردنی پێنج تۆمەت کە لەنێویاندا تۆمەتی جیبەجێنەکردنی ڕێکارە پێویستەکان و گەندەڵی لە بەکارهێنانی هێلیکۆپتەری حوکمی بە وزیری دەرەوە هەبوو تۆمەتبارکرا، دووبارە سزای زیندانیکردنی بۆ زیادکرا بە ماوەی ٧ ساڵی دیکە. دادگای سەربازی میانمار لە دوای کودەتاکەی ساڵی ٢٠٢١ کە ئانگ سان سوچی کە زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهیانبوو لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٠ و دەستبەسەریان کرد و زیندانیان کرد، دواتر دووبارە نزیکەی چوار مانگ لەمەوبەر دادگایی کرایەوە و سێ ساڵی دیکەیان بۆ زیادکرد. ئەم دادگاییکردنەی ئانگ سان سوچی لەکاتێکدایە کە دوای جار هەفتەی ڕابردوو، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای ئازادکردنیان کرد. ئاو نگ سان سوچی  کە تەمەنی ٧٧ ساڵە، براوەی خەڵاتی نۆبڵ و ڕاوێژکاری پێشوی میانمار، تا ئێستا لەدوای کودەتاکەوە ڕووبەڕووی زیار لە ١٩  تۆمەتی جۆراو جۆر بۆتەوە، لەماویە ڕابردووشدا ڕووبەڕووی زیاتر لە ١٤ تۆمەتی جۆراو جۆر بۆتەوە لەوانەش پێسێلکردنی یاسایی نهێنی فەرمی، جێبەجێ نەکردنی ڕێکارە خۆپارێزیەکان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا.    

هاوڵاتی بەپێی شیکردنەوەیەک کە لەلایەن پەیامنێرانی بێسنورەوە بڵاوکراوەتەوە، نزیکەی 1700 ڕۆژنامەنووس لە سەرتاسەری جیهاندا کوژراون لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو. پەیامنێرانی بێسنور لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاند لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردودا نزیکەی 1700 ڕۆژنامەنوس لە جیهاندا کوژراون هاوکات ساڵانی 2003 تا 2022 لە کوشندەترین ساڵەکان بووە بۆ ڕۆژنامەنوسان. کریستۆفەر دیلۆیر، سکرتێری گشتی ئاڕ ئێس ئێف، وتی: "لە پشت هەواڵ و ڕاپۆرتەکانەوە ئەو کەسایەتییە  بەهرەدارانە هەببون کە بە ژیانی  خۆیان پارەیان داوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و گەڕانیان بۆ ڕاستی و سۆزیان بۆ رۆژنامەگەری". ئار ئێس ئێف ڕایگەیاند، لە 20 ساڵی ڕابردودا عێراق و سوریا مەترسیدارترین وڵات بوون کە وەک ڕۆژنامەنووسێک کار بکرێت تێیدا دەڵێن " کۆی گشتی 578 ڕۆژنامەنووس کوژراون لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا، کە دەکاتە زیاتر لە  لە سێیەکی کۆی گشتی جیهان". پاشان مەکسیکۆ (125 کوژراو)، فلیپین (107)، پاکستان (93)، ئەفغانستان (81) و سۆماڵیا (78) بەدوایان دێت. بە پێی ڕاپۆرتەکە، "تاریکترین ساڵەکان" ساڵی 2012 و 2013 بوون، "بەهۆی زۆریی شەڕ لە سوریا"کە لە ساڵی 2012  نزیکەی 142 ڕۆژنامەنوس کوژراون هاوکات لە ٢٠١٣ نزیکەی ١٤٤ ڕۆژنامەنوس کوژراون . دوای توركیا، كه‌ نۆ رۆژنامه‌نووس كوژراون، فه‌ره‌نسا به‌ هه‌شت كوژراو له‌ رێزبه‌ندی چواره‌م مه‌ترسیداترین وڵات بۆ كاری رۆژنامه‌نووسان له‌ ئه‌وروپا داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش دوای رووداوه‌كانی (شارلی ئیبیدۆ) له‌ ساڵی 2015. ئەو ڕێکخراوە باسی لەوەشکردووە وردە وردە ئامارەکان نزم بونەوە بەڵام لە ساڵی 2022دا دووبارە دەستی بە بەرزبونەوە کردووە  بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە تا ئێستا ئەمساڵ 58 ڕۆژنامەنووس کوژراون  لە ساڵی 2021دا لە 51 ڕۆژنامەنووس کوژراون. ئاڕ ئێس ئێف جەختی لەوەشکردەوە ئەو وڵاتانەش کە بەشێوەیەکی ڕەسمی جەنگی تێدا نییە بەهەمان شێوە سەلامەت نین بۆ ڕۆژنامەنوسان. به‌گوته‌ی رێكخراوه‌كه‌، له‌ ئێستادا كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا (به‌رازیل، مه‌كسیك، كۆلۆمبیا و هندوراس) به‌ مه‌ترسیداترین شوێن بۆ كاری رۆژنامه‌گه‌ری داده‌نرێت، چونكه‌ نیوه‌ی ژماره‌ی قوربانیان له‌ ساڵی 2022 له‌و كیشوه‌ره‌ بووه‌. جێگەیباسە، بەپێی ئامارەکانی یونسکۆ، کوشتنی رۆژنامەنووسان لە نزیکەی نۆ حاڵەتدا لە 10 حاڵەتدا بێ سزا ماونەتەوە.    

  هاوڵاتی لە ویلایەتی تەکساس، قوتابخانەیەکی تایبەت بە ئەو کچە هەرزەکارانە هەیە کە دووگیانن یان منداڵیان هەیە و تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە، ئەمەش لەپێناو پاراستن ودانەبڕانیان لە پڕۆسەی خوێندن. قوتابخانەی ئامادەیی  لینکۆڵن پارک لە شاری برانوسڤیل لە ویلایەتی تەکساسە، لە ساڵی ٢٠٠٥ ئەو خوێدنکارانە وەرئەگرێت کە لەتەمنی هەرزەکاری بوونەتە دایک یاخود دایکن و تەمەنیان لە نیوان ١٤ بۆ  ١٩ ساڵاندایە. زۆرینەی خوێندکارانی قوتابخانەکە خەڵکی ئەمریکای لاتینن و هیسپانیەکان %٩٤ لەسەدی خەڵکی شارەکە پیکدەهێنن و ڕێژەی کچانی هەرزەکاری دووگیان ودایکی هەرزەکار لە تیایاندە بەرزترینە. بەڕێوبەری قوتابخانەی لینکۆڵن دەڵێت، پێویستە گرنگی بدەین بەو هەرزەکارانە و بەردەوام بین و لە پڕۆسەی خوێندن، هەروەها بە خوێندکارەکانی دەڵێت پێویستە ئەوە بزانن کە ئەمە کۆتایی دوونیا نیە و ژیانێکی گەورەیان لەپێشە. زۆربەی ئەو خوێندکارانەی لە ئامدەیی لینکۆڵن پارک دەخوێنن خاوەنی داهاتێکی کەمی ڕۆژانەن، بەشێکیان مەکسیکین ولەدایکبووی ئەمریکان، ڕۆژانە بۆ ئەوەی بگەنە قوتابخانە لە ماتامۆرس لە تاماولیپاسەوە دێنە ئەمریکا. قوتابخانەکە وەک هەر قوتابخانەیەکی دیکەی ئاسایی ئەمریکا دیزاین کراوە و پاسی تایبەت بە خوێندکارانی تێدایە، هەروەها لەسەر دیواری قوتابخانەکان پۆستەری جۆراوجۆر هەڵواسراون کە هانی خوێندکاران دەدەن بچنە خوێندنی زانکۆ، لەگەڵ ئەوەشدا دیواری قوتابخانەکان پۆستەری تایبەت بۆ رێنمایی دایکایەتی وپەروردەکردنی منداڵ و خزمەتگوزاریەکانی دایکایەتی پێوەهەڵواسراوە. یەکیك لە خویندکارەکان  لەتەمنی ١٥ ساڵیدا لە ڕۆژی لەدایکبونەکەی هەستی بەوەکردووە دووگیانە،  دەڵێت ئەو دوای ئەوەی هاوپۆلەکانی دەزانن کە دووگیانە خۆیانی لێ دوورئەخەنەوە هەربۆیە لە پڕۆسەی خوێندن دادەبڕێت وهاوڕێکانی خۆیانی لێ دوورئەخەنەوە، ئەو ئیستا یەکێکە لە خویندکارەکانی قوتابخانەی لینکۆڵن پارک لە ئەمریکا. لە کاتێکدا کە مافی دایکایەتی ومافی لەبابردنی منداڵ لە ئەمریکادا هێشتا گفوگۆی گەرمی لەسەرە وکاردناوەیەکی گەورە لەسەر قەدەغەکردنی مافی لەباربردن کرا لەماوەی رابردوودا ، قوتابخانەی لینکۆڵن پارک پڕۆگرام وپەیڕەوی تایبەت بۆ ئەو کچە هەرزەکارانە دادەنێت کە لەتەمەنێکی هەرزەکاریدا بوونەتە دایک و دووگیان بوون،وەک بەڕێبوبەری قوتابخانەکە دەڵێت لەپێناو ڕووبەڕووبونەوەی ئەو ئاستەنگانەیە کە لەو تەمەنەدا تووشی بوون. هەرچەندە رێژەی لەدایکبوونی منداڵ و هەرزەکارانی دووگیان لە ئەمریکا لەسەرانسەری ئەمریاک ڕووی لەکەمبون کردووە، بەڵام لەناو کچە هەرزەکارانی باشور وناوەڕاستی ئەمریکا رووی لە زیادبوون کردووە و شتێکی باوە لەنێویاندا.  پسپۆڕان هۆشداری ئەدەن لە بەرزی رێژەی دایکانی هەرزەکار لە لەناو خەڵکی لاتینی ئەمریکا، ئەمەش بەتایبەت دوای بڕیارەکەی  ساڵی ٢٠٢٢ ی  دادگای باڵا کە رێگری لە لەباربردنی منداڵ دەکات ڕێژەکە ڕووی لە زیادبوون کردووە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئامارەكانی شەڕی دژی داعش لە ٢٠٢٢ی لەعێراق و سوریا خستووەتەڕوو، دەشڵێت، ٣١٣ ئۆپراسیۆنیان لە دژی داعش ئەنجامداوە، كە ١١٨ئۆپراسیۆنیان لە سوریا و١٩٥ ئۆپراسیۆنیش لە عێراق بووە. فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتوە، لە ساڵی ٢٠٢٢ـدا هێزەكانیان لەگەڵ هێزە هاوبەشاكانیان لە عێراق و سووریا، ٣١٣ ئۆپراسیۆنیان لە دژی داعش ئەنجامداوە، كە ١٠٨ ئۆپراسۆنیان لە سووریا و ١٩١ ئۆپراسیۆنیش لە عێراق بوووە. ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانیان لە عێراق توانیویانە ٢٢٠ ئەندام و سەركردەی داعش بكوژن و ١٥٩ ئەندام و بەرپرسی ئەو رێكخراوە دەستگیر بكەن بەهاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق. ئەو فەرماندەیە دەشڵێت، لە سوریا ٤٤٦ چەكداری داعش كوژراون و ٢١٥ ئەندامی دیكەشیان دەستگیركردووە. لە راگەیەندراوەكەدا فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا روونیكردووەتەوە، لە سووریا زیاتر لە ١٠هەزار ئەندام و سەركردەی داعش لە زینداندان، هەروەها لە عێراقیش زیاتر لە  ٢٠ هەزار ئەندام و سەركردەی داعش لە زینداندان. فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا جەختی لەسەر لاوازكردنی داعش لە ساڵی ٢٠٢٢ كردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانیان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت و هێشتا كاری زۆرماوە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە هاوبەشەكانیان لە عێراق و سووریا پێكەوە ئەنجامی بدەن. فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا ئەوەشیخستوەتەڕوو، لە ساڵی ٢٠٢٢ـدا لەو ئۆپراسیۆنە سەربازییانەی دژی داعش ئەنجامیانداوە هیچ سەربازێكیان نەكوژراوە. ئەو فەرماندەیە بارەی كامپی هۆڵیشەوە وتی، زیاتر لە ٢٥ هەزار منداڵی ئەندامانی داعش لەو كەمپەدا هەن و بوونەتە ئامانجی سەرەكی چەتەكانی داعشن. جێگای ئاماژەیە، كەمپی هۆل دەكەوێتە دووری ٤٥ كیلۆمەتر لە خۆرهەڵاتی حەسەكە و گەورەترین كامپی كەسوكاری چەكدارانی داعشە و بەپێی ئامارەكان نزیكەی ٧٠ هەزار كەسی سەر بە داعشی تێدایە.

هاوڵاتی لە بەیاننامەیەکدا وڵاتانی گروپی حەوت کە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بڵاوی کردۆتەوە داوا لە تاڵیبان دەکات دەستبەجێ ئەو بڕیارەی کە قەدەغەی کارکردنی ژنان دەکات هەڵبوەشێتەوە. وڵاتانی گروپی حەوت لە بەیاننامەکەدا ڕایانگەیاندووە کە نیگەرانن لەو بڕیارانەی تاڵیبان بۆ قەدەغەکردنی کاری ژنان لە ڕێکخراوە ناحوکمیەکاندا، هەروەها دەشڵێن ئەو بڕیارە زەرەرێکی زۆر بەهاوڵاتیانی ئەفغانستان دەگەێنێت و ڕێگە لەگەیشتنی هاوکاریە مرۆییەکان دەگرێت بە خەڵکی ئەفغانستان. هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە ژنان ڕۆڵیکی گرنگیان هەیە لە کارەکانی ڕێکخراوەکان، ئەگەر کارکردنی ژانن قەدەغە بکرێت ئەوا هاوڵاتیانی ئەفغانستان ناتوانن دەستیان بە خواردن وکەلوپەلی پێویست ودەرمان بگات. ئەم یاننامەیەی وڵاتانی گرووپی حەوت لەدوای دواین سەرکوتکاریەکانی تاڵیبان دێت بەرامبەر ژنان، کە قەدەغەکردنی مافی خوێندنی ژنان بوو لە زانکۆکان و دواینیشیان کارکردنی ژنان بوو  لە رێکخراوە ناحوکمیە ناوخۆیی وبیانیەکان. وڵاتانی گرووپی حەوت، کە هەریەکە لە وڵاتانی کەنەدا، بەریتانیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا وفەڕەنسا، ئیتاڵیا، یابان دەگرێتەوە بە وڵاتانی پێشەنگی ئابوری وپیشەسازی دائەنرێن لە جیهاندا.