هاوڵاتی یاریدهدهری وهزیری بهرگری ئهمریكا ڕایگەیاند وڵاتەکەی لهم مانگهدا دهست به مهشق و ڕاهێنان به هێزه سهربازیهكانی ئۆكرانیا دهكات بهمهبهستی بهكارهێنانی سیستمی بهرگری ئاسمانی "پاتریۆت"، راهێنانهكانیش بۆ ماوهی چهند مانگێك بهرهوام دهبن. لۆرا كوپهر یاریدهدهری وهزیری بهرگری ئهمریكا،له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، "له كۆتایی ئهم مانگهدا دهستدهكهین به ئامادهكارییهكان بۆ بهكارهێنانی سیستمی پاتریۆت و ههر ئهم مانگهش مهشقهكان دهستپێدهكهین ." وتیشی ،"بهڵام ناتوانم وادهی دیاریكراو بۆ تهواوكردنی پرۆسهی مهشقهكان دیاری بكهم لهگهڵئهوهشدا چهند مانگێكی پێویسته مهشق و ڕاهێنان له بهكارهێنانی سیستمی بهرگری ئاسمانی (پاتریۆت) پرۆسهیهكی تاڕادهیهك درێژه و ناتوانرێت به خێرایی ئهنجامبدرێت" جێگەیباسە، سیستمی بهرگری ئاسمانی پاتریۆت له پاكێجی داهاتوی هاوكارییه سهربازییهكانی ئهمریكایه بۆ ئۆكرانیا كه له كۆتایی ساڵی ڕابردودا و له كاتی سهردانهكهی ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی بۆ واشنتن راگهیهندرا.
هاوڵاتی ڕۆژی شەممە، شاندێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی ئەفغانستان کۆبووەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر قەدەغەی ئامادەبوونی ژنان لە زانکۆکان هاوکات مارکوس پۆتزێل یەکەم بەرپرسی نێودەوڵەتیە کە لە مانگی ڕابردووەوە دوای بڵاوکردنەوەی قەدەغەکردنەکە لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵای ئەفغانستان کۆبۆتەوە. نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان پۆتزێل داوایکرد بەپەلە ئەو قەدەغەکاریانە لاببرێت لەدیداربوونی لەگەڵ نەدیم و گوتی ئەو وڵاتە دەچێتە قۆناغێکی نوێی قەیرانەوە و دەڵێت، " قەدەغەی خوێندنی مێینە و ڕێگریکردن لە کارکردنیان بەتایبەت لە دەزگا یارمەتییە جیهانییەکان زیان بە هەموو ئەفغانییەکان دەگەیەنێت" لە وڵامدا وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی ئەفغانستان نەدیم بە پۆتزێلی ڕاگەیاند کە وەزارەتەکە کاردەکات بۆ گەشەپێدان و پێشخستنی ئەفغانییەکان بە ڕەچاوگرتن و پاراستنی بەها ئیسلامی و نەتەوەییەکان " هەروەها بەرگری لەو قەدەغەکارییە کردووتی" پێویستە ڕێگری بکرێت لە تێکەڵبوونی ڕەگەز لە زانکۆکاندا و چونکە پێیوایە هەندێک بابەتی پێشێلکردنی بنەماکانی ئیسلامین" وتیشی، "ڕکابەرەکانی ئیسلام ڕەخنە لەجێبەجێکردنی کاروباری ئیسلامی دەگرن و پەروەردەیان وەک مشتو مڕێک بۆ گەیشتن بە "ئامانجە خراپەکانیان" بەکاردەهێنن". باسی لەوەشکرد: "پێویستە دڵنیابینەوە و لە هەمان کاتدا ئاواتی ئەو ئەفغانیانەی کە قوربانیان داوە بۆدەستبەکاربونی حوکمی ئیسلامی و جێبەجێکردنی یاساکانی شەریعەت لە وڵاتدا جێبەجێ بکەن" ئەوەشی ڕونکردەوە، "حوکمڕانانی ئەفغانستان داواکارییەکانی هیچ کەسێک قبوڵ ناکەن لەشێوەی فشار دژی پرەنسیپە ئیسلامییەکان." دوای کۆبونەوەکە پۆتزێل سوپاسی نەدیمی کرد بۆ کاتی خۆی و گوتی "خوێندنی باڵای هەر وڵاتێک کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر بارودۆخی ئابووری ئەو وڵاتە ". جێگەیباسە، دەسەڵاتدارانی تاڵیبان لە 20ی کانوونی یەکەمدا داوایان لە زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان کرد کە دەستبەجێ خوێندن بۆ ژنان دابخرێت تا ئاگاداری زیاتر ئەمەش ئیدانەکردنی نێودەوڵەتی بەرفراوانی لێکەوتەوە، تەنانەت لە وڵاتانی زۆرینە موسڵمانیشەوە وەک سعودیە و قەتەر و تورکیا.
هاوڵاتی لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاوکراوەتەوە کە مانگی داهاتوو ڕۆبۆتیک لە دادگا وەک ڕاویژکاری یاسایی تۆمەتبارێک دەستبەکاردەبیت و ڕێنمایی دەکات کە لەکاتی دادگاییەکەیدا چی بڵێت. ماڵپەڕی نیو ساینتیست ماڵپەڕێکی زانستی و تەکنەلۆژیایە، بڵاویکردووەتەوە، تۆمەتبار تەنها ئەو شتانە دەڵێت کە ڕۆبۆتۆکە پێی وتووە، دۆسیەکەش کە ڕۆبۆتۆەکە کاری لەسەردەکات دۆسیەی تۆمەتبارێکە لەسەر کێشەی پسوڵەی هاتووچۆ. ڕۆبۆتەکە بەجۆرێک کار دەکات کە گوێ لەهەموو وتەکانی تۆمەتبارەکە دەگرێت و دواتر لێکدانەوەیان بۆ ئەکات وڕێنمایی دەدات بە کەسی سکاڵاکار. ڕۆبۆتەکە درووستکراوی کۆمپانیای " دوو نۆت پەی"، سەرەڕای ئەوەی دانیشتنەکەی دادگا لەمانگی داهاتوودا ئەنجام ئەدرێت بەڵام هیچ زانیاریەکی لەسەر شوێن وناوی تۆمەتبارەکەش ئاشکرا نەکردووە. هاوکات جۆشوا براودەر، دامەزرێنەر وبەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە لەبارەی ڕۆبۆتەکەوە وتی، کاتێکی زۆری پێچوو تاوەکوو رۆبۆتەکە پابەند بێت بە زانیاریەکانەوە، هەروەها لەبارەی دادگاییەکەوە ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەگەر رۆبۆتەکە دۆسیەکە بدۆڕێنێت لە دادگا ئەوا قەرەبووی تۆمەتبارەکە دەکاتەوە.
هاوڵاتی ڕێکخراوەکانی ڕۆژنامەنوسان لە باشوری سۆدان ڕایانگەیاند، شەش ڕۆژنامەنوس دەستگیرکران بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ئەو گرتەڤیدیۆیەی کە تێیدا سەلڤا کییر، سەرۆکی باشوری سۆدان میز دەکا بەخۆیدا لە بۆنەیەکدا. سەرۆکی سەندیکای رۆژنامەنوسان لەوبارەیەوە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە پشتڕاست نەکراوەتەوە وگومان هەیە کە ئەو ڕۆژنامەنوسانەی دەستگیرکراون لەوکارەوە تێوەگلابن. هاوکات دەزگای پەخشی باشوری سودانیش رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک ئەو ڤیدیۆیانە پەخش نەکراون، ئەو جۆرە دەستگیرکردنانە بەجۆریکن کە هەرکاتێک بەرپرسەکان پەخشەکان بە نەگونجاو بزانن پەنا بۆ دەستگیرکردن ئەبەن. کۆمیتەی داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، داوای ئازادکردنی بێ مەرجی ڕۆژنامەنوسەکانی کرد. دەستگیکردنی ئەم ڕۆژنامەنوسانە بۆ بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک دەگەڕێتەوە کە لەمانگی کانوونی دووەمدا لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبۆیەوە، لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا سەرۆک کۆمار لەکاتی وتنی سرودی نیشتیمانیدا میز دەکات بەخۆیدا؛ ئەمەش لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوکرایەوە. سەلڤا کییر، لە ساڵی ٢٠١١ وەک یەکەم سەرۆکی باشوری سۆدان دەستبەکاربوو، لەگەڵ ئەوەشدا لەو کاتەوە وڵاتەکە بە قەیرانێکی زۆری سیاسی و ئابوری وکارەساتی سرووشتیدا تێپەڕیووە.
هاوڵاتی لەهێرشێکی ئاسمانی ڕووسیادا بۆسەر ئۆکرانیا، کارمەندیکی فریاگوزاری کوژرا و٤ کەسی دیکەس بریندار بوون. لەبەرامبەردا وەزارەتی بەرگری ڕووسیا جەختی کردەوە کە لەهەموو بەرەکانی جەنگ و بەهەموو جۆرێک جەنگ لەماوەی ئاگربەستەکەدا ڕاگیراوە وهێزەکانیان تەنها لەکاتێکدا تەقەیان کردووە کە بەرپەرچی هێرشەکانی ئۆکرانیایان داوەتەوە. سەرەڕایی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن کۆشکی کریملینەوە، دوابەدوای ئاگربەستەکە لە ئاسمانی ئۆکرانیادا دووبارە زەنگی ئاگاداری جەنگ لێدرایەوە وپارێزگاری خێرسۆن ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشیکی ئاسمانی ڕووسیاوە بۆسەر خێرسۆن کارمەندێکی فریاگزاری کوژرا و ٤ کەسی دیکەس برینداربوون. هاوکات جگە لە هێرشەکانی سەر خێرسۆن، بەرپرسانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند کە هێرشی بەردەوام بۆسەر شاری کراماتۆرسکی ڕۆژهەڵاتیش کەوتۆتە بەردەوامە و زیاتر لە دەیان باڵەخانە بەوهۆیەوە زیانیان بەرکەوتووە. هاوکات بەرپرسی ناوچەی لوهانسک سێرهی هایدای ڕایگەیاند ئاگربەستەکەی ڕووسیا درۆ و تەڵەیە، هەروەها داوای لە خەڵک کرد کە بەشداری لە جەژنەکانی کریسمس لە کێساکانی ئۆرسۆدۆکس نەکەن چونکە ئەگەری هێرشی زۆر هەیە. ئەم هێرشانەی ڕووسیا لەکاتێکدایە کە بەبۆنەی جەژنی کریسمی ئۆرسۆدۆکسەکانەوە ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی ڕوویسا ٣٦ کاتژمێر ئاگربەستی ڕاگەیاندبوو، بەڵآم هەر زوو سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە ئەوە تەڵەیە و ڕووسیا دەیەوێت لەوڕێگەیەوە پێشڕەویەکانی ئۆکرانیا ڕابگرێت وسەرباز وچەکی زیاتر ئامادە بکات.
هاوڵاتی حوکمەتی هیندستان لەژێر سەرپەرشتی وەزارەتی پەروەردە و تەندرووستی ڤاکسینێک بۆ رێگری کردن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان بۆ کچانی تەمەن ٩ -١٤ ساڵان تاقی دەکاتەوە، بەجۆرێک ڤاکسینەکە بە ڕێژەی ٪٩٧ کاریگەرە لەسەر ڤایرۆسەکە. بەڕێوبەری وەزارەتی تەندرووستی و پەروەردەی هیندستان دەڵێت، ڤاکسینەکە دژی ڤایرۆسی ئێچ پی ڤیە، کە بەپێی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی جۆرەکانی ئەو ڤایرۆسە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی درووستوونی خانە شێرپەنجەییەکان لە جیهاندا. لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوبەری جێبەجێکاری سیرەم و ڤاکسین لە هیندستان ئاماژەی بەوەدا کە ڤاکسینەکە ئیش لەسەر چوار جۆری ڤایرۆسی "ئێچ پی ڤی دەکات". ڕاجێش بوشان بەڕێوبەری تەندرووستی وپەروەردەی هیندستان ڕایگەیاند، لەگەڵ بەکارهێنانی ڤاکسینەکەدا هەوڵدەدەن هۆشیاری خێزانەکان و دایکان وباوکان بەرزبکەینەوە و کار بۆ ئەوە بکەین کە زۆربەیان ڤاکسینەکە وەربگرن. لەبارەی کاریگەری ڤاکسینەکەوە، پسپۆڕێکی پزیشکی ژنان لە رێکخراوی تەندرووستی جیهانی وتی، ڤاکسینەکە لە قۆناغەکانی سەرەتادا کاریگەری زۆرباشی دەبێت دژی شێرپەنجەی ملی منداڵدان. ئەم هەوڵەی هیندستان لەکاتێکدایە کە شێرپەنجەی ملی منداڵدان چوارەم جۆری شێرپەنجەی بەربڵاوە لە جیهاندا، هەروەها ڤایرۆسی " ئێچ پی ڤی" یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی ئەم جۆرەی شێرپەنجە.
بە بڕیاری خامنەیی فەرماندەی گشتی هێزەکانی پۆلیسی ئێران دەگۆڕدرێت و ئەو کەسەی دەستنیشانکراوە وەک فەرماندەی نوێ لە لیستی سزاکانی ئەمریکا وئەوروپادایە. ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردەوە؛ بە بڕیارێکی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەحەمدڕەزا رادان وەک فەرماندەی گشتیی نوێ هێزەکانی پۆلیسی وڵاتەکە دەستنیشان کراوە. گۆڕینی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پۆلیسی ئێران لە کاتێکدایە دوای کاردانەوە ناڕەزایەتییەکانی مەرگی ژینا ئەمینی سەرجەم فەرماندەکانی هێزی پۆلیس لە تاران و کرماشان و سنە و چەند شارێکی دیکە بەهۆی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندان لە لایەن ئەمریکا و ئەوروپاوە خرانە لیستی سزاکانەوە. ئەحمەدرەزا رادان کە بە بڕیاری خامنەیی بوەتەوە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پۆلیس پێشتر بەهۆی بڕیارە توندەکانی و فەرماندەیی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 2009ی ئێران لە لایەن ئەمریکا و ئەوروپاوە سزا دراوە.
هاوڵاتی ڕۆژنامەی ئیعتیمادی ئێرانی ڕایگەیاند،مەهدی بەیکۆغلی ڕۆژنامەنوس و بەرپرسی بەشی سیاسی لە ڕۆژنامەی ئیعتیماد دەستگیرکرا. هاوسەری مەهدی لە تویتێکدا لەبارەی دەستگیرکردنەکەیەوە وتی، کاتێک دەستبەسەریان کردووە،دەستیان بەسەر لاپتۆپ و مۆبایل وکەلوپەلە ڕۆژنامەوانیەکانی دا گرتووە. ئەو ڕۆژنامەنوسە لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا چاوپێکەوتنی لەگەڵ چەندین خێزان ئەنجام دابوو کە خزم و کەسەکانیان لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکرابوون و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو. هێشتا هیچ لەبارەی ئەو تۆمەتەی کە پێیی دەستگیرکراوە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئێرانەوە ڕانەگەێندراوە،بەڵام دەستگیرکردنە ڕاستەوخۆ دوای کارە ڕۆژنامەوانیەکانی بووە لەگەڵ خێزانی سزادراوانی حوکمی سێدارە. هاوکات لەسەرەتای شۆڕشی ژینا ئەمینیەوە، بەپێی لیستێکی ڕۆژنامەی شارغ، کە لەمانگی کانوونی دوەمدا بڵاوی کردبۆوە نزیکەی ٤٠ ڕۆژنامەنوس دەستگیرکراون بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی وڵات. لەگەڵ ئەوەشدا ئێران هەردوو ڕۆژنامەنوس نیلۆفەر حەمیدی و ئیلاهی محەممەدیان دەستگیرکردووە کە دۆسیەی ژینا ئەمینی و مردنەکەیان ئاشکرا کرد.
هاوڵاتی کێڤن ماککارسی دوای چەندین ڕۆژ دانوستان و 15خول لە دەنگداندا، بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا کێڤن مەککارسی، بەربژێری سەرەکیی پارتی کۆمارییەکانە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، دوای چەندین ڕۆژ دانوستان و 15خول لە دەنگداندا، بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا سێ رۆژە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ دیاریکردنی سەرۆکێک کۆدەبێتەوە و هەڵبژاردن دەکات، دوای پانزە خولی دەنگدان کێڤین مەککارسی بەربژێری کۆمارییەکان توانی بە 216دەنگ بەرامبەر 211 دەنگ لە ڕكابەرەكەی حەکیم جێفریی بەربژێری دیموکراتەکان بباتەوە. کێڤن ماکارثی لە یەکەم وتاردا وەک سەرۆكی ئەنجومەنەكە بە هاوپیشەکانی گوت: "ئێستا ئیشە قورسەکان دەست پێ دەکات." جێگەیباسە ئەمە درێژترین پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بوو لە 164ساڵی مێژویدا.
هاوڵاتی بەکارهێنانی کۆکاین، پەیوەندیی "ئابڕووبەرانە" و کوشتنی خەڵکی لە ئەفغانستان و چەندین پرسی مشتومڕهێنی دیکە بابەتی سەرەکیی کتێبێکی بیرەوەریی شازادەی بەریتانیان کە دەگوترێت "بە هەڵە" بڵاوکراوەتەوە. لە کتێبێکدا بەناوی سپێر کە بریارە رۆژی سێشەممە بەفەرمی بڵاوبێتەوە وەشانە ئیسپانییەکەی "بە هەڵە" فرۆشراوە و چەندین نهێنی تایبەت بە شازادە بەریتانییەکە لەخۆدەگرێت، چەند کۆپییەکی دەست میدیاکان کەوتن و ناوەڕۆکەکەی بڵاوکرایەوە. بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە میدیا جیهانییەکان بڵاوکراوەتەوە لە کتێبەکەدا باس لە کوشتنی 25 کەس دەکات لەماوەی ئەرکەکەی لە ئەفغانستان وچەند بابەتێکی دیکەی مشتومڕهێنەر باسکراون؛ وەکو بەکارهێنانی کۆکاین لە تەمەنی هەرزەکاریدا، یەکەم پەیوەندیی "ئابڕووبەرانەی" سێکسی لەگەڵ کەسێکی لەخۆی گەورەتر لە حەوشەیەکی پشتەوەی مەیخانەیەک. لە کتێبەکەیدا شازادە هاری باس لەوە دەکات، ئەو کاتەی لە ساڵی 2012-2013 لە ئەفغانستان بووە، فڕۆکەوانی هێلیکۆپتەری ئەپاچی بووە و دان بەوەدا دەنێت کە 25 "چەکداری" کوشتووە و دەڵێت وەک ئەوەی یاری شەترەنج بکات ئەفغانیەکانی لەسەر بۆردی یارییە سڕیونەتەوە. ئەم قسانەی شازادە بەریتانیەکە تاڵیبانی تووڕەکردووە وئهنهس حهقانی یاریدهدهری باڵای وهزیری ناوخۆی ئهفغانستان له تویتێكدا نوسیویهتی، "بهڕێز هاری، ئهو 25 سهربازهی تایڵیبان كه تۆ له ماوهی خزمهتی سهربازیتدا كوشتوتن ئاژهڵی مهترسیدار و كوشنده نهبون، بهڵكو ئهوانه مرۆڤ بون". ههروهها، بیلال كهریمی جێگری وتهبێژی میرنشینی ئیسلامی ئهفغانستان رایگهیاند، ئهوهی شازاده هاری لهبارهیهوه وتویهتی سهلمێنهری ئهو راستیهیە كه گشت داگیركارێك رابردویهكی تاوانكاری ههیه و دهستی به كوشتنی كهسانی ئهو شوێنه سوره كه دهستی داگیركارهیان پێگهیاندوه". لە کتێبەکەدا ئەو شازادەیە باس لە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەکات و دەڵێت، کە چەند جارێک کۆکاینی بەکارهێناوە ئەو کاتەی هەرزەکار بووە و دەڵێت، ویستوویەتی "هەر شتێک بکات بۆ ئەوەی یاساکان بگۆڕێت". بابەتە بڵاوکراوەکان ئەوە لەخۆدەگرێت کە چۆن لە ساڵی 2019دا لە شەڕێکی تووند دا سەبارەت بە مێگن مارکڵی هاوسەرەکەی، هاری لەلایەن شازادە ویلیامی برا گەورەیەوە هێرشی جەستەیی کراوەتە سەری دەڵێت کە بریندار بووە، ئەوەش ڕوندەکاتەوە شەڕەکەی لەگەڵ شازادە ولیام دوای ئەوە هات کە جنێوی بە مێگن داوە و پێیگوتووە "رەزا قوڕس" و "بێ ئەدەب". بڵاوبونەوەی ئەم کتێبە و باسی کردنی چەندین بابەتی دیکەی پڕ مشتومڕو نهێنی لە کتێبەکەدا دەتوانێت مەترسی لەسەر ژیانی زیاتر بکات، بەتایبەتی دوای ئەوەی کە هەر خۆی دوای ئەوەی لە ساڵی 2020 دا لەگەڵ مێگن بەریتانیای جێهێشت و چووە ئەمریکا، ئەو پارێزبەندییەی لەلایەن شانشینی بەریتانیاوە بۆی دابینکرابوو، لێی سەندرایەوە. شازادە هاری، ئەندامێکی خێزانی شاهانەی بەریتانیا 10 ساڵ خزمەتی سەربازی هەیە و پلەی کاپتنە لە سوپای وڵاتەکەی و دووجار بە ئەرکی سەربازی چووەتە ئەفغانستان ولە ئێستادا لەگەڵ خێزانەکەی ئەکتەری پێشوو مێگان مارکڵ و مناڵەکانی لە ئەمریکا دەژین.
هاوڵاتی سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن ڕایگەیاند دواکردنی ئاگربەستێکی 36 کاتژمێری دوای 10 مانگ لە جەنگ و هەزاران گیان لەدەستدان دەریدەخات کە سەرۆکی ڕووسیا هەوڵدەدات هەناسیەک بدات و بۆ ئۆکسجین دەگەڕێت. جۆ بایدن لە کۆشکی سپی بە پەیامنێرەکانی وت: "من ناڕازیم لە وەڵامدانەوەی هەر شتێک کە پوتین دەیڵێت. ئەوەم پێسەیرە کە پوتین بەلایەوە ئاسای بوو لە ڕۆژی کریسمس و سەری ساڵدا نەخۆشخانە و دایەنگا و کڵێساکان بۆمباران بکات بەڵام ئێستە داوای ئاگربەست دەکات ، وابزانم ئەو هەوڵ دەدات هەندێک ئۆکسجین بدۆزێتەوە." سەبارەت بەم وتارەی بایدن باڵیۆزی ڕوسیا لە واشنتن ئەناتۆلی ئەنتۆنۆڤ ئیدارەی ئەمریکای تۆمەتبارکرد بەوەی کە هیچ ئارەزوویەکیان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی سیاسی نییەو ئەوەشی خستەڕوو کە "تەنانەت" ئاگربەستێک کە بە یەکلایەنە ڕایگەیاندبوو وەک هەوڵێک بۆ دۆزینەوەی هەندێک ئۆکسجین ناوبراوە. پوتین ڕۆژی پێنجشەممە فەرمانی ئاگربەستی ٣٦ کاتژمێری لە شەڕی ١٠ مانگەدا دەرکرد و ڕایگەیاندبوو کە بە بۆنەی جەژنی کریسمسی مەسیحییە ئۆرتۆدۆکسەکانی ڕووسیاوەیە. بەڵام ئۆکرانیا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی ئەم هەڵوێستەیان بە فێڵێک ناو برد کە ئامانج لێی پێدانی کاتە بە مۆسکۆ بۆ بەهێزکردنی سەرباز و کەرەستەکانی بەدرێژایی بەرەی ڕۆژهەڵات. هاوکات ئاژانسی هەواڵی (تاس)ی ڕووسیا ڕایگەیاند، دوای ماوەیەکی کەم لە جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە، بەرپرسانی پاڵپشتیکراوی ڕووسیا ئۆکرانیایان تۆمەتبار کرد بەوەی بە تۆپخانە شاری دۆنێتسکی تۆپباران کردووە. سەرەڕای ئەوەی هۆشداریی هێرشە ئاسمانییەکان لە چەند ناوچەیەکدا دەنگی دایەوە، بەڵام دوای کاتی دەستپێکردنی ئاگربەستەکە، هیچ هێرشێکی ئاسمانی لەلایەن بەرپرسانی ئۆکراینەوە ڕاپۆرت نەکرا.
هاوڵاتی وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە گۆڕانکارییە نوێیەکانی ڤایرۆسی کۆڤید-19 کە پەیوەندی بە پەرەسەندنی حاڵەتەکان لە نەخۆشخانەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکاوە هەیە و ئاماژەی بەوەشکرد، بەرلین لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات. کارل لاوتێرباخ، وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا لە تویتەر نووسیویەتی، "هیوادارین زستان تێپەڕێنین پێش ئەوەی جۆرێکی لەو جۆرە لەنێوانماندا بڵاوبێتەوە"، وتیشی "ئێمە چاودێری دەکەین تا بزانین کە ئایا ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەکە (XBB.1.5) تا چەند و تا چ ڕادەیەک لە ئەڵمانیایە." هاوکات، بەشێکی زۆری جیهان چاویان لە بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆڤید لە چینە، بەڵام شارەزایانی نەخۆشییە درمیەکان زیاتر نیگەرانن سەبارەت بە حاڵەتەکانی توشبوون بە ئۆمیکرۆن ئێکس بی بی 1.5( Omicron XBB.1.5) کە زۆر درمیە و بەپێی زانیارییە فەرمییەکان هەفتەی ڕابردوو ، زیاتر لە 40%ی حاڵەتەکانی ئیستای ئەمەریکای پێکهێناوە. جێگەیباسە ،دکتۆر مایکل ئۆستەرهۆڵم، پسپۆڕی نەخۆشییە درمیەکان لە زانکۆی مینیسوتا لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەدا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، حەوت لە کۆی دە ویلایەتی ئەمەریکا کە بەرزبوونەوەی تووشبوون بە کۆڤیدیان لە نەخۆشخانەکانیان بینیوە، کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتن، نەخۆشەکان حاڵەتەکانی XBB یان پێوە دەرکەوتوە.
هاوڵاتی ڕۆژی پێنجشەممە ئەفغانستان بە سەرۆکایەتی تاڵیبان گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی واژۆ کردووە بۆ دەرهێنانی نەوت لە حەوزی ئامو داریا و پەرەپێدانی یەدەگی نەوت لە پارێزگای سار پول لە باکووری ئەفغانستان. گرێبەستەکە بە ئامادەبوونی شێخ شەهابودین دێلاوەر وەزیری نەوتی و وزەی وەکالەت و بەرپرسێکی کۆمپانیای نەوت و غازی ئاسیای ناوەڕاستی شینجیانگ لە مەراسیمێکدا کە لە کابولی پایتەخت بەڕێوەچوو واژۆکرا. بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانستی بەختار، لە زاری شێص شەهابودین دیلاوەرەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە وانگ یوی باڵیۆزی چین لە ئەفغانستان و مەلا عەبدولغەنی جێگیری سەرۆک وەزیرانی تاڵیبان ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوون، هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە حوکمەتی تاڵیبان لەم دواییانەدا کۆمەڵێك بڕیاری گرنگی لەبارەی ئابوریەوە داوە کە کاریگەری گەورەی لەسەر دۆخ وگوزەرانی خەڵکی ئەفغانستان دەبێت. وەزیری نەوت و وزەی ئەفغانستان لەبارەی گرێبەستەکەوە وتی، کۆمپانیەکە بەپێی گرێبەستەکە بۆی هەیە لە ڕووبەڕی ٤٥٠٠ کیلۆمەتر جوارگۆشەدا نەوت وکانزاکانی ژێر زەوی دەربهێنێت، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە کۆمپانیاکە بەپێی ستاندارە جیهانیەکان کارەکانی دەکات. هاوکات ئەمەش یەکەم گرێبەستی ئابوری ئەفغانستانە لەدوای حوکمی تاڵیبانەوە لەساڵی ٢٠٢١ دا.