هاوڵاتی بەرپرسێک لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە هەواڵنێرییەکانی راگەیاندووە " رێککەوتننامەی هەمەلایەنەی هاوکاری نێوان ئێران و رووسیا" بە شێوەی کاتی راگیراوە، بەڵام باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە مۆسکۆ ئەم هەواڵە رەت ئەکاتەوە. ناوەندی هەواڵی "ڕیانووستی" هەواڵنێری فەرمی رووسیا رۆژی سێ شەممە 11ی حوزەیران لە زاری " زەمیر کابۆلۆڤ" بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، بڵاوی کردەوە، رێککەوتننامەی نوێی نێوان ئێران و رووسیا، دەربارەی هاوکاری هەمەلایەنەی نێوان دوو وڵات لەبەر ئەوەی هاوبەشە ئێرانییەکان کۆمەڵێک کێشەیان لەبەردەمە، بە شێوەی کاتی راگیردراوە. ئەم بەرپرسە باڵایەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە هەواڵنێرییەکانی وتووە:" ئەمە بڕیارێکە لە لایەن رێبەرانی دوو وڵاتەوە دراوە... رەوتی هاوکاریکردنی نێوان دوو وڵات بە شێوەی کاتی راگیراوە لەبەر ئەوەی هاوبەشە ئێرانییەکان کۆمەڵێک کێشەیان لەبەردەمە". زەمیر کابۆلۆڤ، کە نوێنەری تایبەتی سەرۆککۆماری رووسیایە بۆ کار و باری ئەفغانستان و بەڕێوەبەری بەشی دووهەمی ئاسیایی وەزارەتی دەرەوەی رووسیایە، لە وتووێژێکیتر لەگەڵ ناوەندی هەواڵی رووسی "تاس" هەر لەم بارەوە وتوویەتی، لەبەر ئەوەی تاران هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لەبەردەمە، رێککەوتننامەی هاوکاری نێوان دوو وڵات هەڵپەسێردراوە. ئەم بەرپرسە باڵا رووسییە هەروەها وتوویەتی :" ئێمە بە لەبەرچاوگرتنی دوایین گۆڕانکارییەکانی رێککەوتننامەکە کە لە سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتە دەستمان، پێشنیارەکانی خۆمان خستە بەردەمیان و لە ئێستادا لەبەردەم لایەنی ئێرانیدایە. بەڵام لەو رووەوە کە رێبەری ئێران لە ئێستادا سەرقالی خۆ ئامادەکردنن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ، چاوەڕوانین ئەوان ئەم رەوتە کامڵ بکەن". دوا بە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ماڵپەڕی خوێندکارانی ئێران (ایسنا) نووسیویەتی، زەمیرکابۆلۆف رایگەیاندووە کە بەئەنجام گەیاندن و کامڵکردنی رێککەوتننامەیەکی هەمەلایەنەی هاوکاری نیوان ئێران و رووسیا، بە هۆی مەرگی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری پێشتری ئێران، بە شێوەی کاتی راگیراوە.

هاوڵاتی جێگری سەرۆکی مالاوی و نۆ کەسی دیکە لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەدا گیانیانلەدەستدا. سەرۆکی مالاوی رایگەیاند، جێگرەکەی و نۆ کەسی دیکە، کە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024، لەمیانی گەشتێکدا فڕۆکەکەیان دیارنەمابوو، گیانیانلەدەستداوە. ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2024، ئازارۆس چاکویرا، سەرۆکی مالاوی کە وڵاتیکی رۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفریقایە، بە فەرمی رایگەیاند، دوای نزیکەی 24 کاتژمێر لە ونبوونی فڕۆکەکەیان و تێکشکانی، جێگرەکەی و نۆ کەسی لەو گەشتەدا لەگەڵیدا بوون، فڕۆکەکەیان دۆزراوەتەوە و گیانیانلەدەستداوە. دەشڵێت، پاشماوەی ئەو فڕۆکە سەربازییەی ساولوس چیلیما، جێگری سەرۆکی مالاوی و هاوەڵەکانی، لە ناوچەیەکی شاخاوی لە باکووری وڵاتەکە لەپاش گەڕانێکی زۆر دۆزراوەتەوە بەڵام هیچ رزگاربوویەکی تێدا نەبووە. بەپێیی زانیاریەکان، فڕۆکەکەی چەند کەسێکی هەڵگرتووە، جێگری سەرۆکی مالاوی تەمەنی 51 ساڵ و خانمی یەکەمی پێشووی وڵات و هەشت کەسی دیکە بووە، بەرپرسان دەڵێن، گەشتەکە 45 خولەکی خایەندووە و بەرەو شارێکی دیکەی وڵاتەکە بەڕێکەوتووە و لەوکاتەدا کەوتووەتە خوارەوە. ئاماژە بەوەشکراوە، پێش رووداوەکە فڕۆکەکە ئاگادارکرابووەوە، کە بەهۆی خراپی کەشوهەواوە نەنیشێتەوە، بەڵکو بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکە خۆی، بەڵام دوای ئەوە پەیوەندیی لەگەڵیاندا پچڕاوە.

هاوڵاتی به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 28 سه‌نت كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 0.3%ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 81.91 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك. ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2024، نرخی نه‌وت له‌ سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 81.91 دۆلار بۆ هه‌ر به بەرمیلێک.‌ به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 28 سه‌نت كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 0.3%ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 81.91 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا 31 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ی 0.4% به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 78.05 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك. نرخی نه‌وتی خاو نزیكه‌ی 3% به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی رابردو به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، ئه‌مه‌ش پاڵپشتیی دروستده‌كات بۆ ئه‌و پێشبینیانه‌ی له‌ هاویندا خواست له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی زیاتر ده‌كات، سه‌ره‌ڕای به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و پێشبینییه‌كان كه‌ یه‌ده‌گی فیدراڵی (بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا) ڕێژه‌ی سود بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر بیهێڵێته‌وه‌.

هاوڵاتی ژەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیارانی 2024، بزووتنەوەى حەماس راگەیەندراوێکى لەبارەى بڕیارەکەى ئەنجوومەنى ئاسایش بڵاوکردەوە و پێشوازى لە راگەیاندنى ئاگربەست کرد لە کەرتى غەززە. لەراگەیەندراوێکى بزووتنەوەکەدا هاتووە، "پێشوازیى لە بڕیارەکەى ئەنجوومەنى ئاسایش دەکەین و ئامادەین بۆ دانوستاندن". کەمێک لەمەوبەر ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتیى پێشنیازەکەى ئەمریکاى لەبارەى ئاگربەستى غەززەوە پەسەند کرد. پێشنیازەکەى ئەمریکا داواى راگرتنى شەڕ لە کەرتى غەززە دەکات و نوێنەرى ئەمریکا لە ئەنجوومەنەکە رایگەیاند "ئەمڕۆ دەنگمان بۆ بەرژەوەندیى ئاشتییە". نوێنەرى جەزائیریش لای خۆیەوە رایگەیاند "پێشنیازەکەى ئەمریکا نموونەیى نییە، بەڵام هیوایەکە بۆ فەڵەستینییەکان". دەشڵێت "بڕیارى ئاگربەستەکە گەڕانەوەى ئاوارە فەڵەستینییەکان لە خۆدەگرێت". لەکۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتیدا 14 وڵات دەنگیان بە پێشنیازەکەى ئەمریکا بۆ ئاگربەستدا.

هاوڵاتی  نووسینگەی کۆنتڕۆڵی سەرمایە دەرەکییەکان (OFAC)لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رۆژی دووشەممە 10ی حوزەیران 4 کەس لەوانە دوو کەشتیوان ، 2 کەشتی، 4 کۆمپانیای لە وڵاتە جیاوازەکان بە هۆکاری یارمەتی گەیاندن بە حووسییەکان، هێزەکانی قودسی سوپای پاسداران، حیزبوڵڵای لوبنان، خستۆتە لیستی گەمارۆکانەوە، کە دەستیان بووە لە بازرگانی و گواستنەوەی نایاسایی نەوت و کاڵاکانیتر. برایان نێلسۆن، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆریسم و زانیاری ماڵی، بە ئاماژە بە هێرشە سەربازییەکانی حەوتووی رابردووی ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکان، جەختی کردەوە لەوەی ئەمرێکا پێبەندە بەوەی بەر بە کارە تێکدەرانەکانی حووسییەکان بگرێت و توانای سەربازی حووسییەکان کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی نەتوانن هێرش بکەنە سەر کەشتییە سەربازی و بازرگانییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن. یەکێک لەو کەسانەی کەوتۆتە لیستی گەمارۆکانەوە کەسێکە بەناوی " سێندیپ سینگ چۆداری" کەشتیوانی کەشتی "لا پرێل"ە. نووسینگەی کۆنتڕۆڵی سەرمایە دەرەکییەکانی ئەمریکا ئەڵێت، ئەم کەشتیوانە بە چالاکییەکانی پشتیوانی لە کۆمپانیای " سپێهر ئێنرژی جەهان نما پارس" کردووە لە ئێران. ئەمریکا پێشتر ئەم کۆمپانیایەی خستبووە لیستی گەمارۆکانەوە. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیاندنەکەیدا ئەڵێت، ئەم کۆمپانیایە کارئاسانی کردووە بۆئەوەی پارەی بازرگانی نایاسایی نەوت بگاتە دەست " سەعید المجل" بەرپرسی بەشی ماڵی حووسیەکان و ئەمریکا پێشتر " سەعید الجمل"ی خستبووە لیستی گەمارۆکانەوە. سوپای پاسداران و حووسییەکان لە لیستی ئەو رێکخراوانەدان کە لە لایەن ئەمریکاوە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکاندان. ئەمریکا ئەڵێت "سەعید الجمل" خاوەنی تۆڕێکی بازرگانی – ئابوورییە و بەرپرسی بەشی ئابووری حووسییەکانە و ئەم تۆڕە لە ئێرانەوە رێکخراوە. نووسینگەی کۆنتڕۆڵی داراییە بیانییەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا (OFAC) رۆژی 26ی ئازاری 2024، شەش رێکخراوەو کەسێک و دوو پاپۆڕی نەوتهەڵگری خستە لیستی گەمارۆکانەوە کە پەیوەندیان لەگەڵ حووسییەکان بووە.

هاوڵاتی بڕیار بوو فڕۆکەکەی جێگری سەرۆکی مالاوی لە فڕۆکەخانەی شارى مزوز لە باکووری وڵاتەکە بنێشێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 10 ی حوزەیرانی 2024، نوسینگەی سەرۆکی مالاوی رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، فڕۆکەکەی جێگری سەرۆک دیارنەماوە و هەڵمەتێکی فراوانی گەڕان بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەکە دەستیپێکردووە. نوسینگەی سەرۆک ئاماژە بەوەشدەکات، فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی مالاوی، کە ساولۆس چیلما، جێگری سەرۆکی تێدابووە، لە رادارەکانەوە دیارنەماوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە بەگەشتێک لە شارى لیلیۆنگۆی پایتەختەوە فڕیوە. هەر لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دیارنەمانی فڕۆکەکەی جێگری سەرۆک، لازارۆس شاکوێرا، سەرۆکی مالاوی گەشتەکەی بۆ دوورگەکانی بەهاما هەڵوەشاندووەتەوە. سەرۆکی مالاوی فەرمانی بە تیمەکانی فریاگوزاری کردووە، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەکە و رزگارکردنی سەرنشینەکان چڕبکرێنەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو کاتژمێر 10 بۆ 11 پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، فڕۆکەکەی جێگری سەرۆکی مالاوی لە فڕۆکەخانەی شارى مزوز لە باکووری وڵاتەکە بنێشێتەوە.

هەوراز حوسێن هاوڵاتی، وارشۆ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە و داوای هەڵبژاردنێکی پێشوەختە دەکات. بڕیارە کتوپڕەکەی ماکرۆن دوای ئەوە هات، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا شکستێکی گەورەی بەرامبەر پارتی راستڕۆی وڵاتەکە هێنا. رۆژی یەکشەممە 9-6-2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بەڕێوەچوو، پارتی بزوتنەوەی نیشتمانیی راستڕۆی فەرەنسا بە سەرۆکایەتی مارین لوپین 31.5٪ی دەنگەکانی بردەوە، پارتی رێنیسانس بە سەرۆکایەتی ئیمانوێل ماکرۆن تەنیا 15.2٪ی دەنگەکانی بردەوە. جۆردان باردێڵا، سەرۆکی پارتی نیشتمانی فەرەنسا لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا لە گوتارێکی ئاهەنگ ئامێزدا داوای لە ئیمانوێل ماکرۆن کرد پەرلەمانی وڵاتەکە هەڵبوەشێنێتەوە. باردێڵا گوتی، "ئەمە دۆڕانێکی گەورەیە بۆ حکومەتی ئێستا و نیشانەی کۆتاییهاتنی خولەکەیەتی، هەروەها رۆژی یەکەمی سەردەمی دوای ماکرۆن دیاری دەکات". لە دوای گوتارەکەی سەرۆکی پارتی نیشتمانیی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، پەرلەمانی وڵاتەکە هەڵدەوەشێنێتەوە و لە 30ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت. لە سیستمی حوکمڕانی فەرەنسادا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی جیاوازە. پەرلەمان بە هیچ جۆرێک توانای لابردن و خستنەسەرکاری سەرۆکی وڵاتی نییە. پەرلەمانی فەرەنسا لە 577 کورسی پێکدێت. لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی 2022دا، پارتەکەی ئیمانوێل ماکرۆن کە لەگەڵ ژمارەیەک پارتی دیکەدا لە هاوپەیمانییەکدا بەشداربوون بە ناوی ئینسێمبڵ، نەیانتوانی 50 کۆ یەکی دەنگەکان بەدەستبێنن، هەربۆیە هاوپەیمانییان لەگەڵ ژمارەیەک پارتی دیکەی چەپ و ناوەڕاست دروستکرد.

هاوڵاتی دوای ئەوەی حەماس رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی 4 بارمتە لە لایەن حەماسەوە 274 هاوڵاتی فەلەستینی کوژراون، لقی سەربازی حەماس بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەک رایگەیاند 3 بارمتەیتری ئیسرائیلی بۆ هۆی ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیلەوە کوژراون. حەماس ناسنامەی ئەم 3 هاوڵاتییەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام رایگەیاند یەکێک لەم بارمتانە هاوڵاتی ئەمریکی- ئیسرائیلی بووە. لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە رۆژی یەکشەممە 8ی حوزەیران لە کەناڵی تێلگرامی حەماس بڵاو کرایەوە، تەرمی سێ کەس ئەبینرێت و دەم وچاویان دیار نییە. حەماس رۆژی شەممە و دوای ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل کە 4 بارمتە ئازاد کران، حەماس رایگەیاند ژمارەیەک لە بارمتەکان کوژراون. بەڵام وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەم هەواڵەی حەماسی وەک درۆیەکی گەورە ناو برد.

هەوراز حوسێن هاوڵاتی، وارشۆ بێنی گانتز، وەزیری کابینەی جەنگی حکومەتی ئیسرائیل، بەهۆی هەبوونی کێشە لە پلانی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە بەرامبەر جەنگی غەززە دەستی لەکارکێشایەوە. گانتز پلانێکی بۆ دوای شەڕی غەززە دانابوو و داوای لە ناتانیاهو کردبوو تاوەکو شەممە پەسەندی بکات. سەر لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 9-6-2024، بێنی گانتز، وەزیری کابینەی جەنگی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دەستی لە کارکێشایەوە. بێنی گانتز گوتی، "ناتانیاهو رێگریمان لێدەکات بەرەو بردنەوەی راستەقینە پێشڕەوی بکەین، هەربۆیە ئەمڕۆ بە دڵێکی پڕەوە حکومەتی کتوپڕ جێدەهێڵین". بڕیارەکەی گانتز لە دوای ئەوەوە دێت، مانگی رابردوو پلانێکی بۆ جەنگ لە دژی حەماس و رێکارەکانی دوای جەنگ لە غەززە پێشکێشی بنیامین ناتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرئیل کرد و هۆشداری دایە ئەگەر تاوەکو 8ی حوزەیران پەسەندی نەکات، دەست لەکاردەکێشێتەوە. لە پلانەکەی گانتزدا هاتووە، حەماس بە تەواوەتی لە غەززە بسڕدرێتەوە و کەرتەکە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، نەتەوەیەکگرتووەکان، دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسرائیلەوە بە هاوبەشی بەڕێوە ببرێت، بەبێ هیچ دەستوەردانێکی بەرپرسانی کەرتی رۆژئاوا یان فەڵەستینییەکان خۆیان. رۆژی شەممە، بنیامین ناتانیاهو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام داوای لە گانتز کرد دەست لەکار نەکێشێتەوە و گوتی، "پێویستە یەکگرتوو بین لە نێو خۆماندا لە رووبەڕووبوونەوەی ئەم ئەرکە گەورەیەی بەردەممان. داوا لە بێنی گانتز دەکەم حکومەتە کتوپڕەکە جێنەهێڵێت. دەست لە یەکگرتوویی هەڵمەگرە". هەرچەندە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەو پەیامەی بۆ وەزیرە زویرەکە نارد، بەڵام گانتز سوور بوو لەسەر دەستەلکارکێشانەوە و ئەمڕۆ بۆ میدیاکانی راگەیاند. بڕیارەکەی گانتز کاریگەری ناکاتە سەر حکومەتەکەی ناتانیاهو، ئەوەش چونکە پارتەکەی گانتز بەشێک نەبوو لە هاوپەیمانێتییەکەی ناتانیاهو لە کنێسێت. هەربۆیە هاوپەیمانێتێکەی ناتانیاهو پارێزگاری 64 کورسییەکەی خۆی لە پەرلەمانی وڵاتەکە دەکات، کە پێکهاتووە لە 120 کورسی.

هەوراز حوسێن هاوڵاتی، وارشۆ نارێندرا مۆدی بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک وەک سەرۆک وەزیرانی هیندستان دیاریکرایەوە، بەڵام ئەم جارە حکومەتەکەی بە هاوپەیمانی لەگەڵ چەند پارتێکی دیکە دروستکرد، ئەوەش چونکە زۆرینەی 50٪ کۆ یەکی پەرلەمانی وڵاتەکەی لەدەستدا. رۆژی یەکشەممە 9-6-2024، نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان بۆ جاری سێیەم سوێندی یاسایی بۆ بوون بە سەرۆکوەزیرانی هیندستان خواردەوە. مۆدی دووەم سیاسەتڤانی هیندییە لە مێژوودا کە سێ جار لەسەر یەک لەسەر حوکمی هیندستان مابێتەوە. دەستبەکاربوونەوەی ئەم جارەی مۆدی وەک جارەکانی پێشووی نەبوو کە تەنیا پارتەکەی خۆی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی هیندستانیان بەدەستدەهێنا، بەڵکو لەگەڵ هاوپەیمانیی دیموکراسیی نیشتمانیدا کە لە 15 پارتی جیاواز پێکهاتبوون بووە هاوپەیمان. هەریەک لە سەرۆکەکانی بەنگلادیش، ماڵدیڤ و سریلانکا بەشدارییان لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونەوەی مۆدی کرد، بەڵام چین و پاکستان سەرکردەی باڵایان بۆ رێوڕەسمەکە نەناردبوو. مۆدی لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، چەند رۆژی رابردوو زۆر سەرقاڵبووە، ئەویش لەبەر دروستکردنی حکومەتە نوێیەکەی. هەموو 5 ساڵ جارێک لە هیندستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوەدەچێت، کە بە گەورەترین هەڵبژاردنی سەر زەوی دادەنرێت و نزیکەی 1 ملیار کەس بەشداری تێدا دەکەن. لە ساڵی 2014ـەوە مۆدی سەرۆکوەزیرانی هیندستانە و تاوەکو ساڵی 2029 لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە. کابینەکەی مۆدی 81 وەزیری تێدایە کە کارووباری 1 ملیار و 417 ملیۆن کەس بەڕێوەدەبەن.  

هەوراز حوسێن هاوڵاتی، وارشۆ گرژییەکانی سەر سنووری نێوان پۆڵەندا و بێلارووس تا دێت روویان لە زیادبوونە، ئەوەش لەبەر زیادبوونی ژمارەی کۆچبەری نایاسایی کە هەوڵدەدەن لە بێلارووسەوە بچنە نێو یەکێتی ئەوروپاوە. هەریەک لە یەکێتی ئەوروپا بە گشتی و پۆڵەندا بە تایبەت مینسک و مۆسکۆ بەوە تۆمەتباردەکەن، لە رێگەی ناردنی کۆچبەرەوە بۆ سەر سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا، دەیانەوێت پشێوی بنێنەوە. بەرپرسانی پۆڵەندا دەڵێن، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ژمارەی کۆچبەری نایاسایی لەسەر سنوورەکانیان زیادیکردووە. هەفتەی رابردوو سیزاری تۆمچیک، جێگری وەزیری بەرگری پۆڵەندا رایگەیاند، "هەموو رۆژێک، 300 بۆ 400 هەوڵی نایاسایی بۆ پەڕینەوە بە سنووری [پۆڵەندا] تۆماردەکەن". دۆناڵد تەسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا پلانی دروستکردنی ناوچەیەکی ئارامی بە پانی 200 مەتر بە درێژایی سنوورەکەی لەگەڵ بێلارووس راگەیاندووە. هاوکات بڕیارە ژمارەی سەربازانی سەرسنوور کە ئێستا 5,500 دانەی لێیە زیادبکرێت  و نزیکەی 2 ملیار و 550 ملیۆن دۆلاریش بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەری نایاسایی بۆ ئەو وڵاتە خەرجکراوە. ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ سەربازێکی پۆڵەندی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، کە لە 28ی ئایاری ئەمساڵ لەلایەن کۆچبەرێکەوە بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر. تەسک جەختی لەوەشکردووەتەوە، رووسیا دەستی لە زۆربوونی ژمارەی کۆچبەران لەسەر سنووری وڵاتەکەی هەیە و بەڵگەش ئەوەیە 90٪ زیاتری ئەوانەی لە بێلارووسەوە پەڕیونەتەوە پۆڵەندا ڤیزای رووسیایان هەبووە.

هەوراز حوسێن هاوڵاتی، وارشۆ بیڵ ئاندەرس، ئاسمانەوانی ئەمریکی کە یەکێک بوو لەو سێ ئاسمانەوانەی بۆ یەکەم جار گەیشتنە خولگەی مانگ لە ساڵی 1968، بە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی گیانی لەدەستدا. بە گوێرەی بەرپرسانی ویلایەتی واشنتنی ئەمریکا، بیڵ ئاندەرس لە کاتی فڕینی فڕۆکە بچوکەکەی خۆیدا لە ئاسمانی واشنتن کۆنترۆڵی لەدەستداوە و کەوتووەتە کەناراوەکانی ویلایەتی واشنتنەوە. ئەو ئاسمانەوانە ئەمریکییە تەمەنی 90 ساڵ بوو. خێزانەکەی لە راگەیێنراوێکدا رووداوی گیانلەدەستدانی بیڵیان پشتڕاستکردەوە و رایانگەیاندووە، "ئەو فڕۆکەوانێکی باش بوو. جێگەی دیاردەبێت". بیڵ ئاندەرس، لە ساڵی 1968 لەگەڵ دوو ئاسمانەوانی دیکەدا و بە کەشتی ئەپۆڵۆ 8 بەرەو مانگ بەڕێکەوتن. دوای ئەوەی 10 جار بە دەوری خولگەی مانگدا خولانەوە، کەشتییەکەیان نەیتوانی بنیشێتەوە و بە سەلامەتی گەڕانەوە سەر زەوی. بیڵ ئاندەرس خاوەنی یەکێک لە بەناوبانگترین وێنەکانی زەوییە لە مێژووی زانستی بۆشایی ئاسماندا. لە وێنەکەدا زەوی دەردەکەوێت کە نیوەی خۆری بەرکەوتووە. وێنەکە لەو کاتەدا گیراوە کە کەشتییەکەی ئاندەرس و دوو هاوڕێ ئاسمانەوانەکەی لە بە دەوری خولگەی مانگدا خولاونەتەوە. بیڵ نێڵسن، بەڕێوبەری ناسا لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت، "لە 1968 و لە ئەرکی ئەپۆڵۆ 8دا، بیڵ ئاندەرس دیارییەکی زۆر قووڵی پێشکەش بە مرۆڤایەتی کرد. ئەوەش بەوەی بەرەو کەناری مانگ گەشتیکرد و یارمەتیداین شتێکی نوێ ببینین، خۆمان ببینین". لەو سێ کەشتیوانەی لە ئۆپۆڵۆ 8دا بوون، بیڵ ئاندەرس و فرانک بۆرمان گیانیان لەدەستداوە و ئێستا تەنیا جیم لۆڤێڵ لە ژیاندا ماوە و تەمەنی 96 ساڵە.