سازدانی: نازەنین گۆران ئەگەر یەک پەرلەمانتاری تر بچنە پاڵ ئەو گروپە (22) کەسیەی واژۆیان کۆکردۆتەوە بۆ لێپرسینەوە لەسەرۆکی حکومەت، ئەوا بەبەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان مەسرور بارزانی بۆ پرساندن لەلایەن پەرلەمانەوە بانگدەکرێت، بەڵام تائێستا هیچ پەرلەمانتارێک لەگروپەکەی تر ئامادە نیە سەرەڕای ئەوەی رەخنەش لەحکومەت دەگرن. بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، یاداشتی واژۆکردن بۆ لێپرسینەوە لەسەرۆکی حکومەت یەک لەسەر پێنچی واژۆی پەرلەمانتارانی دەوێت واتا (23) واژۆ، بەڵام تەنها (22) کەس واژۆیان کۆکردۆتەوەو بۆیان نابێت بە (23) سێ. ئەبوبەکر هەڵەدنی پەرلەمانتاری یەکگرتوو لەسەر ئەو پرسە دەڵێت سەرەتا ژمارەی ئەوانەی ئامادەبوون واژۆ بکەن بۆ لێپرسینەوە لەسەرۆکی حکومەت زیاتر بوون لەژمارەی پیویستی یاسایی، بەڵام بۆ دووەمجار کەواژۆکە کۆکرایەوە بوو بە (22) واژۆ. ئەبوبەکر هەڵەدنی: لەم چاوپیکەوتنەیدا لەگەڵ ھاوڵاتی، جەخت لەوەدەکاتەوە هەوڵەکانیان هەر بەردەوام دەبن بۆ کۆکردنەوەی واژۆی زیاتر. ھاوڵاتی: گرفتەکانی بەردەم هاتنی سەرۆک حکومەت بۆ پەرلەمان چین؟ ئێـوە وەک پەرلەمانتارانی یەکگرتوو هیچ کێشەیەکتان نیە لەگەڵ بانگهیشتی سەرۆک حکومەت بۆ پەرلەمان؟ ئەبوبەکر هەڵەدنی: نەخێر ئێمە هەر پێنچمان واژۆمان کردووەوهیچ گرفتێکمان نیە، حەوت پەرلەمانتاری فراکسێونی کۆمەڵی ئیسلامی، چوار پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ، سێ پەرلەمانتاری سەربەخۆ، ئەوانەی لەنەوەی نوێ جیابوونەوە، پەرلەمانتارێکی حزبی شیوعی، دوو پەرلەمانتاری بزۆتنەوەی گۆڕانیش، هیچ گرفتێکمان نیەو واژۆمان کردوە. ھاوڵاتی: بەشێک لەپەرلەمانتارانی یەکێتی لەمیدیاو سۆشیال میدیا وەک ئۆپۆزسیۆن قسەدەکەن، تەنانەت پەرلەمانتاریان هەبووە دەڵێت حکومەت شکستی هێناوە، لەکاتێکدا خۆشیان لەحکومەتن پێتوایە ئەم قسانە بۆچی دەکرێت و ئێوە چۆن دەیبینن؟ ئەبوبەکر هەڵەدنی: بەڕای من ئەوە ئاراستە دروستەکەیە، ئەگەر ئێمە هەر (111) پەرلەمانتارەکە، حزبەکانمان لەحکومەتدا بن، لەبنەڕەتدا ئەوە کاری راستەقینەی پەرلەمانتارە و دەبێت پەرلەمانتار ئۆپۆزسیۆنی حکومەت بێت، نەک پەرلەمانتار پاساو بۆ سیاسەتەکانی حکومەت بکات، دەبێت هەموومان چاودێریی حکومەت بکەین، بۆیە پشتگیری ئەو جۆرە لێدوانانە دەکەین. بۆ نموونە ئێمە لەخولی پێشوی پەرلەمانی کوردستان، حزبەکەمان لەحکومەت بوو وەک یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، یەکەم فراکسیۆن خۆمان واژۆمان کۆکردەوە بانگهێشتی وەزیرمان کرد، زۆرترین پرسیاری توند ئێمە لێمان کرد، کە لەسەر کەموکورتییەکانی وەزارەتەکەی بوو. ھاوڵاتی: لەکۆی دوانزە پەرلەمانتاری گۆڕان (10) پەرلەمانتاری ئامادەنییە واژۆ بۆ هاتنی سەرۆک حکومەت بکات، سەردەمانێکیش ئەوان ئێوەیان تۆمەتبار دەکرد بەخۆدزینەوە لەپرسی خەڵک، ئێستا ئێوە چۆن سەیری ئەوهەڵوێستەی ئەوان دەکەن کەئامادەنین ئیمزا بکەن بۆ هاتنی سەرۆک حکومەت و باسکردنی کێشەو گرفتەکان؟ من هیچ پەرلەمانتارێک تۆمەتبار ناکەم، ئازادن لەواژۆ کردن یان واژۆ نەکردن، بەڵام دەبێت خۆیان وەڵامی خەڵک و جەماوەر بدەنەوە، کە ئایا چی پاساوێکی ئەوەندە باوەڕپێکراویان هەیە، تاوەکو باوەڕ بەجەماوەر بهێنن کەئەو ئاراستەیەی ئەوان دروستە، بەڵام من خوازیار دەبووم، چونکە ئەمە نە کودەتایە لەحکومەت، نە هیچ کەسایەتییەک بەئامانچ گیراوە، بۆیە هیچ نابێت ئەگەر سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی و جێگرەکەی بێت و ئێمە کۆمەڵی پرسیاری خەڵکیان ئاراستە بکەین. دواتر ئێمە بۆچی هەر بزوتنەوەی گۆڕان تاوانبار بکەین، بۆ کۆتاکان تاوانبار نەکەین کە یانزە کورسی پەرلەمانتاریان هەیە، بۆ پەرلەمانتارانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، واژۆ ناکەن، بۆ ئاراستەی سێیەم واژۆ ناکات، بۆچی زوومی ئێمە لەسەر گۆڕان بێت؟ هەرچەندە بزوتنەوەی گۆران خۆی ئەم جۆرە گوتارە توندەی هەبووە لەڕابردوودا، سەقفی چاوەڕوانی خەڵکیان زۆر بەرزکردۆتەوە گۆڕان، خۆی مان و بەهێزبوونی گۆڕان، بەو روحە ئۆپۆزسیۆن بوونەیەتی کەهەیەتی، ئەگەر لەناو حکومەتیش بێت ئەوان بۆ ئیسڵاح و چاکسازیی رۆیشتون، بەشێکیش لەچاکسازیی ئەوەیە، کەداهاتی هەرێم شەفاف بێت، بابەتی لێبڕینی مووچەی خەڵکی کوردستان هۆکارەکەی بزانن. ھاوڵاتی: ئەگەر رێکەوت و سەرۆکی حکومەت بانگی پەرلەمان کرا پرسیارەکانی ئێوە چۆن دەبێت، ئێوە هیچ هێزێکی سیاسییتان هەیە بۆ لێپرسینەوە لەهەندێک بابەت؟ ئەبوبەکر هەڵەدنی: بەڵێ ئێمە خۆمان ئامادەکردووە لەبابەتی مووچە و لەبابەتی داهاتەکانی هەریم بەبەڵگەو دیکۆمێنت دەیخەینەڕوو کە داهاتی هەرێم بەشی پێدانی مووچە دەکات، ئەگەر بێت و حکومەتی هەریمی کوردستان یاسای چاکسازیی جێبەجێ بکات و داهاتی خاڵە سنورییەکان، داهاتی گومرگ و داهاتی ناوخۆ بەشێوەیەکی باش کۆبکاتەوە، ئێمە پێمانوایە پێویست بەلێبڕین ناکات، بۆیە هەموو ئەوانەی پەیوەستە بەلێبڕینی مووچە لای ئێمە بەبەڵگەوە ئامادەیە. ھاوڵاتی: ماوەیەک پێش ئێستا پشتگیریی هێزێکی سیاسی نوێت کرد ئەو هێزە کێیە و چییە؟ ئەبوبەکر هەڵەدنی: من مەبەستم ئەوەبوو، کە سیاسەت لەکوردستاندا بە بنبەست گەیشتووە، ئەسڵ ئەوەیە کەهەتا مرۆڤ هەبێت جوڵە و سیاسەت هەیە، ئێستا ئەم دۆخەی کەحکومەتی کوردستان پێی تێپەڕ دەبێت، دۆخێکی نەخوازراوە، بۆیە نابێت رەوڕەوەی مێژوو بوەستێت، بەدڵنیایی ئێستا گفتوگۆ‌و راوێژ هەیە کە لەنێوان چالاکوانان، نوخبەی رۆشنبیری سیاسی، دەستەبژێری سیاسی، رۆشنبیری، چالاکوانی مەدەنی، مامۆستای زانکۆ کە نابێ مێژوو لێرە بوەستێت، دەبێت جوڵەیەکی تر هەبێت، چەند میکانیزمێکیش هەیە کەنابێت لێرە بوەستین و تەماشاکەربین، هەندێک پیانوایە کە جەبهەیەکی بەرفراوانی ئیسڵاحی لەهێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات دروستبکرێت، جۆرەها میکانیزم هەیە بۆ خەبات و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، بەڵام هەموو ئەمانە لەقاڵبی گفتوگۆ‌و راوێژدان. ھاوڵاتی: هەندێک بیروڕای وایان لا دروست بووە کە تۆ بۆیە ئەوجۆرە لێدوانەت داوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەدەتەوێت بەهێمنی لەیەکگرتوو بڕۆیت و پاڵپشتی سیاسەتێکی تازە بکەی؟ ئەبوبەکر هەڵەدنی: من پاڵپشتی بژاردەیەک دەکەم بۆ دەرچوون لەم دۆخە چەقبەستوەی کوردستان، من یەکگرتوم و پێشمخۆشە حزبەکەم ئەمە بکا، واتا وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن، خۆی هەستێت بەدەستپێشخەری، بەسەر هێزە سیاسییەکانی کوردستان بگەڕێ، لەگەڵ رۆشنبیران و چالاکوانانی مەدەنی کۆببێتەوە، کەچۆن ئێمە لەم دۆخە چەقبەستوە دەربچین. ھاوڵاتی: واتا یەکگرتو لەسەر ئەو جۆرە لێدوانەی تۆ هیچ جۆرە کاردانەوەیەکیان نەبووە؟ ئەبوبەکر هەڵەدنی: نەخێر هیچ جۆرە کاردانەوەیەکیان نەبووە، بژاردەی سەرەکی من ئەوەیە کەحزبەکەم هەستێت بەم کارە.
ماردین نورەدین-هاوڵاتى ئاکۆ عه‌باس ئاغا، سەرۆکی عەشیرەتی ئاکۆیان نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لەدۆخی سیاسی و ئابوریی کوردستان و رەخنەش لەحزبەکان دەگرێت کەدوای شەڕی ناوخۆ شەڕیان لە فەیسبوک دەستپێکردووە. ئاکۆ عه‌باس ئاغا دەڵێت «ئێستا شەڕی ناوخۆ نەماوە، به‌ڵام حزبەکان فه‌یسبوکیان کردووەتە زێراب و هه‌موو شتێکى تیا ده‌وترێت». ئاکۆ عه‌باس ئاغا لەچاوپیکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی هاوڵاتى باسی رۆڵی عەشیرەتەکەیان دەکات لەشۆڕشەکانی کورددا. هەروەها بۆچوونی خۆی لەسەر دۆخی سیاسی و ئابوریی هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو. هەریەکە لەپارتى و یه‌کێتى و شیوعى بەقه‌رزاربارى عه‌شیره‌تەکەیان دەزانێ. لەبەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەیدا باسی رۆڵی عەشیرەتەکەیان لەچارەسەکردنی کێشەکان دەکات و هەروەها باسی رۆڵ و رێزی ئافرەت دەکات لەناو عەشیرەتەکەیان و دەڵێت «من قسه‌ى براو پیاوی ریش سپییم شکاندووه، به‌س نه‌متوانیوه هی دایکم بشکێنم». هاوڵاتى: عەشیرەتەکەتان چ رۆڵێکی هه‌بووه له‌شۆڕشه‌کانى کورد‌و دروستبوونی پارتە کوردییەکان؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: له‌مه‌سه‌له‌ى عه‌شائیریدا باسکردنى چاکه‌و پیاوه‌تى و وه‌سفکردنى خۆت عه‌یبه، ده‌بوو ئه‌وه له‌پارتى و یه‌کێتى و شیوعى بپرسیت، چونکه هه‌موویان قه‌رزاى عه‌شیره‌تى ناوچه‌که‌ى ئێمه‌ن، پێش ئه‌وه‌ى شۆڕش دروستببێت له (58)، ئه‌وانه که‌شیوعى لێى قه‌وما هاتوونه‌ته ئێره‌و چه‌ند ساڵێک له‌لاى باوکم بوون، حزبى دیموکراتى ئێران که قازى محه‌مه‌د لێى قه‌وما کادیرو ئه‌سپسواریان به‌شاهیدى خۆیان لێره حه‌واونه‌ته‌وه، حزبى دیموکراتى سوریا‌و ئه‌وانی تریش هه‌ر له‌م ناوچه‌یه‌و له‌لاى باوکم بوون، به‌ڵام ئه‌مانه ئه‌وان خۆیان باسیان بکردایه باشتربوو. پێش دروستبوونى شۆڕش عه‌شائیر دروستیکرد، هه‌مووان له‌ناوچەی خه‌له‌کان و کۆیه‌و ده‌ربه‌ندیخان و ئه‌وانه عه‌شائیربوون و باوکم و شێخ حسێن و ئیسماعیلى سورائاغاو جافه‌کان و خۆشناو‌و سه‌رجه‌م عه‌شیره‌ته‌کانى تریشی تێدابووه. تائه‌وکاته مه‌لا مسته‌فا به‌شدارى شۆڕشى نه‌کردبوو دوایی که‌ویستبووى به‌شدارى بکات هه‌واڵى بۆ بابى من ناردبوو، ئه‌ویش هێزێکى ناردبوو به‌ده‌میه‌وه بۆ ناوچه‌ى خه‌لیفان، نزیکه‌ى (500) که‌س ده‌بوو بۆ پێشوازیکردن له‌مه‌لا مسته‌فا له‌ساڵى 1961، به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا به‌وێدا نه‌هاتبوو، باوکم ئه‌وکات له‌ناوچه‌ى خانه‌قا بوو له‌شکریان له‌وێ بوو، جه‌ماعه‌تى حزبى پارتیش مام جه‌لال و ئه‌وان له‌وێ بوون، دواتر به‌وێدا هات و هاتنه ئه‌م ناوچه‌یه‌و لێره مایه‌وه. مه‌لا مسته‌فا تاکۆتایی ساڵى 1964 له‌گوندێکى ناوچه‌ى ئێمه مایه‌وه به‌ناوى دێرێ، دواتر چووه ناوچه‌ى حاجى ئۆمه‌ران، جه‌ماعه‌تى مام جه‌لال و ئه‌وان کاتێک گه‌ڕانه‌وه له‌هه‌مه‌دان هاتوونه‌ته لاى باوکم له‌دۆڵێ، دواى ئه‌وان حزبى دیموکرات و په‌که‌که‌و به‌گشتى هه‌ر حزبێک لێى قه‌ومابێت هاتوونه‌ته ئه‌م ناوچه‌یه‌ى ئێمه. هاوڵاتى: ئایا عه‌شیره‌ته‌که‌ى ئێوه له‌کاتى ناکۆکى حزبه‌کان تاچه‌ند باڵانسى راگرتووه، بۆ نموونه له‌کاتى جیابوونه‌وه‌ى برایم ئه‌حمه‌د له‌پارتى، ئێوه لایه‌نى کامیانتان زیاتر گرتووه؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: مه‌سه‌لە لێکنزیکبوونه‌وه نه‌بوو، به‌شاهیدى هه‌موو خه‌ڵک باوکم و ئه‌وان له‌هه‌ردوو لایه‌نیان به‌هێزترو گه‌وره‌تر بوو، له‌وکاته‌دا هه‌م له‌ته‌ره‌فى برایم ئه‌حمه‌دو مام جه‌لال و هه‌م له‌ته‌ره‌فى مه‌لا مسته‌فا، به‌س ئه‌وکاته‌ى که مام جه‌لال و ئه‌وان له‌هه‌مه‌دان گه‌ڕانه‌وه هاتوونەتە لاى باوکم. زانیارییه‌ک هه‌بووه گوایه له‌کاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى مام جه‌لال و عه‌لى عه‌سکه‌رى، ئیدریس بارزانى چه‌ند که‌سێکى ناردبوو بیانکوژێت، که‌هاتوونه‌ته لاى باوکم و ئه‌مه‌یان باسکردووه، بابیشم وتوویه‌تى بامن په‌یامێک بۆ مه‌لا مسته‌فا بنێرم بزانین مه‌سه‌له چییه، ئه‌وکات له‌ناوچه‌ى پێنجوێن بووه، باوکم به مه‌لا مسته‌فا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پێویستت به‌مام جه‌لال و جه‌ماعه‌ت هه‌یه ئه‌وه له‌گه‌ڵ خۆم ده‌یانهێنم و دێینه لات، مه‌لا مسته‌فا له‌وه‌ڵامى په‌یامه‌که‌دا ده‌ڵێن نا بچنه لاى ئیدریس، ئه‌وکاتیش قادر خه‌بات و ئه‌وان له‌سه‌ر جیهازده‌بن له‌دۆڵه‌ڕه‌قه، په‌یامه‌که ده‌گرن و ده‌ڵێن بابچینه‌وه لاى عه‌باس ئاغا، ئه‌مه قسه‌ى مام جه‌لاله بۆ منى گێڕاوه‌ته‌وه، که‌دێنه‌وه لاى باوکم هه‌مان شتیان پێده‌ڵێت، ئه‌وه فکرى کوشتنیانى هه‌یه، به‌ڵام تا لاى ئێمه‌بن که‌س ناتوانێ ده‌ستان بۆ به‌رێ، ئه‌گه‌ر شتێکى دیکه‌ش ده‌که‌ن ئه‌وه ئازادن. ئه‌وانیش وتبوویان بۆ خراپ نیه ئه‌گه‌ر ئێمه بچینه شاره‌کان و به‌شاراوه‌یی خۆمان بهێڵینه‌وه، باوکم وتبووى نه‌خێر، باوکم حه‌سه‌ن ده‌مانچه‌و یه‌ک دوو که‌سى دیکه‌ى ناردبوون هه‌تا کوردستان لاى خاڵه ئه‌سکه‌نده‌رو ئه‌ویش له‌وێوه به‌ڕێیکردبوون تا لاى کانى بناوێ و بنارى کۆسره‌ت، له‌وێشه‌وه ناوچه‌ى دوکان، له‌وێشه‌وه بۆ ناوچه‌ى چه‌مى رێزان و خۆیان مه‌خفى کرد‌و دواتر له‌گه‌ڵ حکومه‌ت رێککه‌وتن. هاوڵاتى: عه‌باس ئاغاى باوکت ویستوویه‌تى شۆڕش وه‌کخۆى بکرێت هه‌ستى نه‌ته‌وا‌یه‌تى و کوردایه‌تى به‌لاوه گرنگ بووه، ئێوه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایە ده‌ڕۆن؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: ئێمه‌ش هه‌تا ئێستا واین، شه‌خسى خۆم له‌ساڵى 1976 که‌چوومه ده‌ره‌وه‌ش نه‌بوومه هیچ حزبێک و هه‌تا ئێستاش، به‌ڵام دۆستایه‌تیم له‌گه‌ڵ هه‌موویان هه‌یه، له‌کاتى شه‌ڕى براکوژیش زۆر دژى بووم، ئه‌وه‌بوو له‌ساڵى 1982 هاتمه‌وه ئه‌وکات و ئێستا شه‌ڕی براکوژیم هیچ پێ باش نه‌بووه. هاوڵاتى: له‌کاتى ململانێ و ناکۆکییه‌کان چ رۆڵێکتان هه‌بووه، ده‌وترێت له‌کاتى جیابوونه‌وه‌ى باڵى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌پارتى باوکت زۆر کارى بۆ ئه‌وه‌کردووه شه‌ڕ دروست نه‌بێ؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: به‌ڵێ راسته کارى بۆ ئه‌وه‌کردووه شه‌ڕه‌که دروست نه‌بێ و زۆریش هه‌وڵیداوه، به‌ڵام ئه‌وان بڕیارى خۆیاندابوو، خۆشت ده‌زانى نیه‌ت و قسه‌ى عه‌شائیر جیاوازه له‌نیه‌تى حزبایه‌تى، کابراى عه‌شائیر چى له‌دڵیدایه‌تى له‌سه‌ر زاریه‌تى، به‌ڵام حزبایه‌تى هه‌موو فه‌ن و تاکتیکه راستیان نه‌بوو، به‌قسه زۆر محاوه‌له‌یان کرد، به‌ڵام دواتر مه‌لا مسته‌فاو ئه‌وان چووبوونه ده‌وروبه‌رى پێنجوێن و بڕیارى شه‌ڕیاندابوو، چوونه ئه‌ودیو نزیکه‌ى دوو ساڵیان پێچوو ئه‌وکات هاتنه‌وه. هاوڵاتى: ئێوه‌و باوکیشتان رۆڵتان هه‌بووه له‌شۆڕش، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌بینیت ئه‌نجامى شۆڕشه‌که شتێکى تره‌و خه‌ڵک لێى ناڕازییه ئێوه قسه‌تان چیه؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: هه‌ر که‌سێک قوربانیداوه له‌پێناو میلله‌ته‌که‌ى بووه، ئه‌گه‌ر بۆ شتى شه‌خسی بوایه هه‌مووکه‌س ده‌یتوانى ئه‌وکاته به‌ده‌ستى بهێنێت، لە (61) که‌باوکم ده‌ستى به‌و جوڵانه‌وه‌یه کردووه من بۆیان گێڕاومه‌ته‌وه چه‌ندین جار حکومه‌ت ناردویه‌تى به‌دواى باوکمدا بزانن خۆى و عه‌شیره‌ته‌که‌شى چى ده‌وێ بیده‌نێ، به‌ڵام باوکم به‌رده‌وام بووه. له‌ساڵى (76) که‌چووینه ده‌ره‌وه شۆڕش نه‌مابوو، دواى (75) عومه‌ر ده‌بابه‌و ره‌سوڵ مامه‌ندو عه‌لى عه‌سکه‌رى و دکتۆر خالید له‌دیوى قه‌ندیل بوون، به‌س بایز ئاغاى براگه‌وره‌م که‌چووه ده‌ره‌وه به‌ماوه‌یه‌ک هەزارو (700) که‌س دروستبووین، ناوچه‌که هه‌مووى ئازادبوو، دەو‌روبه‌رى قه‌ندیل ئه‌وکات جه‌ماعەت مه‌فره‌زه‌و شتیان بڵاوده‌کرده‌وه. ئه‌وکاتیش حکومه‌تى عێراق خه‌ڵکى نارده‌وه وتیان چیتان ده‌وێ بۆتان ده‌که‌ین، به‌ڵام بایز ئاغا قبوڵى نه‌کرد، چونکه ئه‌مه که‌مووکورتى عه‌شیره‌ت و شه‌خسى نه‌بوو، هه‌موو جارێکیش حکومه‌ت نه‌یتوانیوه له‌ناوچه‌ى ئێمه ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى هه‌بێ. به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌موو خه‌ڵک بۆ کوردایه‌تى بوو ئه‌و قوربانیه‌ى ده‌دا، دوایى بۆته شتى شه‌خسى، جا به‌بیرو باوه‌ڕى جیاوازه‌وه، ئێستا وایانکردووه شۆڕشه‌که‌و ئه‌وه‌ى خه‌ڵک کردوویه‌تى هه‌موویان ناشیرین کردوه، هه‌مووى یه‌کترى شکاندنه، یه‌کترى که‌مکردنه‌وه‌یه‌و خۆ فه‌رزکردن و قۆرخکردنه، ئینجا ده‌بینیت هیچم نه‌کردووه به‌ڵام مه‌سئوله‌کانیان ئه‌و هه‌مووه دزییه گه‌وره‌یەیان کردووه ناویان ناهێنم، ئێستا دێن له‌من و تۆى به‌رده‌ده‌ن، مناڵێک دێنن و پاره‌یه‌کى ده‌ده‌نێ و به‌س بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى پێ مشه‌وه‌ش و مه‌شغوڵ بکه‌ن، ئامانجى شۆڕش ئه‌وه‌نه‌بوو که‌ئێمه به‌شداریمان تێداکردووه. ئه‌گه‌ر ئامانج و خه‌باتى شۆڕش بۆ کوردایه‌تى و میلله‌تى کورد نه‌بوایه‌و ئه‌وانى پێ گه‌وره ده‌بوو بۆ خۆتت ده‌کرد، تۆ ئه‌گه‌ر سه‌یرى عه‌شیره‌ت بکه‌ى ده‌ست له‌کاروبارى یه‌کتره‌وه به‌رناده‌ن، هه‌رکه‌سێک ئه‌گه‌ر خۆى له‌ئه‌وى تر‌ى پێگه‌وره‌تر نه‌بێ که‌متر نییه، به‌ڵام ئێمه‌و خه‌ڵک خوێنماداوه بۆ ئه‌وحزبانه‌و ده‌نگمان پێداون و له‌گه‌ڵیان بووین به‌ماڵ و به‌نان و هه‌مووشتێکه‌وه، ئێستا ئه‌وان جوابى که‌س ناده‌نه‌وه، ئه‌وان له‌ئاسمان و تۆش له‌زه‌ویت و شوڕش ئامانجى خۆى نه‌پێکا. هاوڵاتى: چۆن ده‌ڕوانیته نه‌وه‌ى دووه‌م و ئه‌و گه‌نجانه‌ى ئێستا له‌لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵاتدان؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: ئه‌وانه نه‌وه‌ى دووه‌م نین، هه‌ر ته‌واوکه‌رى ئه‌وانن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌ڕۆن وه‌ک میراته‌و شتێکى نوێیان نییه، خه‌ڵک به‌گشتى چاوه‌ڕوانى له‌ده‌ستى ئه‌وان بوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى گه‌نجن و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م بێنه‌وه، به‌ڵام ئێستا نازانم له‌به‌ر نه‌بوونى ئابوریی یا له‌به‌ر کێشه‌و گرفتى زۆر یان کۆرۆنایه، کۆمه‌ڵێک پاساو بیانویان هه‌یه، خه‌ڵک چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یه باش بن. هاوڵاتى: ده‌وترێت باوکت داواى ژنى کردووه بۆ ئیدریس بارزانى، ئه‌وه چۆنه؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: بابم داوای کچى حه‌مه‌ى عه‌بدولڕه‌حمان ئاغاى سلێمانى کردووه بۆ ئیدریس بارزانی، چونکە حه‌مه‌ى عه‌بدولڕه‌حمان ئاغا خزمایه‌تى و دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ باوکم هەبووە، ئه‌وکاتیش ئه‌وان ئاوا ناسراو نه‌بوون، ته‌کلیفیان کردبوو نه‌یاندابوویه، که باوکم چوو داواى کرد پێیاندا، مه‌لا مسته‌فا داواى له‌باوکى من کردبوو که‌داواى ئه‌و کچه بکات. هاوڵاتى: عه‌شیره‌ته‌کان رۆڵیان هه‌بووه بۆ ژن و ژنخوازى که‌سه سیاسییه‌کان، ئه‌وان به‌رانبه‌ر به‌عه‌شیره‌ته‌کان چۆنن له‌ڕابردوو ئێستاشدا؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: ئه‌وان له‌پێناو خۆیان خۆشیان ده‌توێننه‌وه نه‌ک ئێمه، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک که‌دێت نایه‌وێ عه‌شیره‌ت و ئه‌وه ببێ، دژى ئه‌وه‌ن و ئێستا عه‌شیره‌ت نه‌ماوه، ئه‌وان له‌به‌ر خه‌ت خه‌تێنه‌ى ناوخۆیان ئاگایان له‌عه‌شیره‌ت و ئه‌وه‌ى باسیانده‌کرد نه‌ماوه، ئێستا باو باوى ئه‌وه‌یه چه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ندبێت و چه‌نده ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێ، عه‌شیره‌ته‌کان مه‌منونن، ئه‌وان خزمه‌ت به‌گه‌نج و به‌خه‌ڵک بکه‌ن، نیمچه حکومه‌تێک بن، یاسایه‌ک هه‌بێ، ده‌ستورێک هه‌بێ خزمه‌ت به‌هه‌مووى بکات، بڵێین و نه‌ڵێین سه‌دام خراپ بوو له‌شتى سیاسیی‌دا، به‌ڵام له‌بابه‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى عه‌داله‌تى هه‌بوو، شتى خراپى نه‌ده‌دا به‌خه‌ڵک، ده‌چوویته بازاڕ چى خراپ و ته‌زویرو به‌سه‌رچووت ده‌دى. خه‌ڵک گله‌یی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، ئێستا له‌به‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندبوون قوزه‌ڵقورتى ده‌ده‌نێ، ئه‌و خه‌ڵکه ده‌رمانی بێ که‌ڵکه، خواردن هه‌روا. هاوڵاتى: قسه‌تان چیه له‌سه‌ر ریفراندۆم و ئه‌نجامه‌که‌ى؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: من له‌کاتى ریفراندۆم لێره نه‌بووم بۆ ئه‌نجامه‌که‌شى ده‌بێ له‌یه‌کێتى و پارتى بپرسیت، ئه‌وان یه‌کترى تۆمه‌تبار ده‌که‌ن به (16)ی ئۆکتۆبه‌ر یه‌کترى تاوانبار ده‌که‌ن و دواییش داده‌نیشن و براى دایک و باوکى یه‌کترن و یه‌ک کێشه‌شیان نییه، ده‌بێ ئه‌و پرسیاره له‌ئه‌وان بکه‌ین. هاوڵاتى: به‌بۆچوونى تۆ دواى ده‌رکه‌وتنى ده‌رئه‌نجامه‌که‌ى ریفراندۆم قازانجى هه‌بوو که‌کردمان؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: وه‌کخۆم ئه‌گه‌ر ئێستاش ریفراندۆم بکرێت و هه‌رکه‌سێک بیکات پشتیوانى ده‌که‌م، هه‌رشتێک و ریفراندۆمێک بۆ داواکردنى شتى زیاتر بێ بۆ کورد پێم باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کورد به‌ته‌بایی و برایه‌تى هه‌مووى ئاگاى له‌یه‌ک نه‌بێت و حساب بۆ یه‌کترى نه‌کرێت هه‌ر فه‌شه‌ل دێنێت. هاوڵاتى: تاچه‌نده پێویستمان به‌یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه بۆ هه‌ر چوار پارچه‌که‌ى کوردستان؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: هه‌ر جارێک گۆڕانکارى ده‌بێت له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دووباره ده‌بێته‌وه، دوژمنه‌کانى کورد زۆر ده‌ترسن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچکام له‌حزبه‌کان خۆیان بۆ ئاماده‌نه‌کردووه، به‌س ئه‌و گۆڕانکارییه‌ش هه‌رده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وان لێوه‌یانه‌وه دیاره، ئه‌گه‌ر پێى تێکچوون و پێیان ناخۆشه له‌ناو ئێمه ئه‌وه‌نده خۆشحاڵى و خۆ ئاماده‌کردنى تێدانییه. هه‌تا 2023 ده‌بێ گۆڕانکارى دروستببێ له‌هه‌موو ناوچه‌که، له‌سه‌ر ئاستى تورکیا‌و ئێران، ئه‌وان زۆر له‌و گۆڕانکاریه ده‌ترسن، په‌لامارى ئه‌مولاو ئه‌ولا ده‌ده‌ن، ئه‌و په‌لاماره بۆ ئه‌وه‌نیه که‌ئێستا ئه‌و تواناییه هه‌یه، به‌ڵکو له‌وه ده‌ترسێ دانوستانێک دروستببێ و بزانێ چى ده‌گۆڕێ. هاوڵاتى: له‌قسه‌کانتدا باسى ده‌ستورت کرد تائێستا کوردستان ده‌ستورى نیه، چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌م ده‌سه‌ڵاته که‌نه‌یانتوانیوه ده‌ستورێک بۆ هه‌رێم بنووسنه‌وه؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان و ده‌سه‌ڵات له‌وه‌دایه، ئه‌گه‌رنا تۆ میلله‌تێک بیت کیانێک و ده‌ستورو یاسایه‌کت نه‌بێ یانى هیچ نیت، خۆ کوێخایی و عه‌شیره‌تگه‌رى نیت، ئه‌تۆ حکومه‌تى و هه‌رێمێکت هه‌یه، کاتى خۆى ئه‌و هه‌رێمه هێڵى (36)ى بۆ دانراوه، هێزى خه‌ڵکى دیکه‌ى تێدایه‌و پشتگیریت ده‌کات، بێ ده‌ستورو قانون ناکرێ بڵێى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌به‌م، ئه‌وه‌ى که‌به‌ڕێوه‌ت بردووه که‌موکوڕیى ده‌بێت. هاوڵاتى: نه‌وشیروان مسته‌فاو مام جه‌لالیش کۆچى دواییان کردووه ئێستا ته‌نها مه‌سعود بازرانى ماوه‌ته‌وه، ده‌بێت ئه‌و چى بکات بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: راسته ئێستا ته‌نها کاک مه‌سعود ماوه، به‌ڵام به‌هۆى حزبایه‌تیه‌وه هه‌موو شته‌کان لێک دابڕاون، ئێستا دووکه‌س بچێت له‌گه‌ڵ کاک مه‌سعود دابنیشێت بڵێت تۆ کوڕى مه‌لا مسته‌فایت و هاورێى کاک نه‌وشیروان و مام جه‌لال بوویت به‌س تۆ ماویت، سبه‌ینێ هه‌ر له‌گۆڕان و یه‌کێتى ده‌ڵێن کاکه ئه‌وه بووه‌ته پارتى، ئه‌و ده‌رگایه کراوه‌نیه‌و نا‌توانیت، خه‌ڵک ئه‌وه‌نده تۆمه‌تى پێده‌درێت ناتوانی هیچ بکه‌یت. خه‌ڵکیش له‌ناوبانگ و سومعه‌ى خۆى ده‌ترسێت و دوومنداڵ شتى خراپت له‌سه‌ر ده‌نووسن، ئێستا هه‌موو شته‌کان له‌ده‌ست و نێوان حزبه‌کان خۆیاندایه ئه‌گینا موشکیله‌ى خوێنده‌وارو عه‌شیره‌ت و ئه‌وانه‌یان نه‌ماوه، په‌رله‌مانه، حکومه‌ته هه‌ر بۆ ئه‌وانه، ده‌نگدانه، پاره‌یه، ده‌سه‌ڵاته هه‌رچى هه‌یه هه‌ر بۆ ئه‌وانه، ئێستا من جه‌معیه‌تێک بکه‌مه‌وه به‌ناوى بێلایه‌ن هه‌زار ناووناتۆره‌و شتم بۆ دروستده‌که‌ن، کابرا ناوێرێت خۆى له‌هیچ بدات. له‌سه‌ره‌تاى شه‌ڕى براکوژى له‌هه‌موو ناوچه‌کانه‌وه له‌هه‌ڵه‌بجه‌و که‌لارو سلێمانى و ناوچه‌کانى تره‌وه چه‌ندین که‌سایه‌تى جیاواز چوینه لاى مام جه‌لال و کاک مه‌سعودو کاک نه‌وشیروان و داواى وه‌ستانى شه‌ڕیان ده‌کرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه نه‌ماوه، به‌تایبه‌ت ئه‌و فه‌یسبوکه بووه‌ته زێراب و هه‌مووشتێکى تیا ده‌وترێ. هاوڵاتى: ئایا تۆ پێتوایە کە دەبێت رۆڵ بۆ عه‌شیره‌ته‌کان بگێڕدرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: به‌ڵێ کاتى ئه‌وه هاتووه، به‌ڵام ئێمه وه‌ک عه‌شیره‌ت ناتوانین فشارى زۆر بکه‌ین، ئه‌گه‌ر مێژوو بخوێنیته‌وه هه‌ر شتێکیشیان به‌سه‌رهاتبێ هێناویانه به‌سه‌ر شێخ و مه‌لاو عه‌شائیردا، کابرا یارمه‌تى شۆڕشى هه‌ر چوار پارچه‌که‌ى کوردستانى داوه، به‌ڵام وایانلێکردووه ده‌ڵێن ئه‌و شۆڕشه‌ى کراوه نه‌خوێنده‌وارو شێخ و مه‌لا بووه، خه‌ڵک له‌به‌رئه‌وه ناوێرێ زۆر ته‌داخول بکات، زۆر شت و غه‌دریش قبوڵده‌کات و دانى به‌خۆیدا گرتووه، مه‌سه‌له ترس نییه به‌س ئه‌و ته‌جروبه‌یه‌ى که‌هه‌یه له‌ملى ئه‌وان بێ، ئه‌وه‌ى ده‌گوزه‌رێ که‌س پێى خۆش نیه، به‌ڕاستى زروفى وڵاتى ئێمه زۆر خه‌ته‌ره، دوژمنه‌کان له‌خۆت به‌هێزترن، دوژمنه‌کان ده‌ستیان له‌نێو ئێمه‌دایه. له‌و فه‌تره‌یەى سێ چوار که‌س هاتبوونه لام به‌میوانى، که‌چى بڵاوکرابووه‌وه که‌ده‌یه‌وێ هێز دروستبکات، بابه هێزى چى و شتى چى، ئه‌وه پارتى و یه‌کێتى هێزو پاره‌یان له‌هه‌مووخه‌ڵکى زۆر زیاتره‌و خه‌ڵکیش هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه. هاوڵاتى: قسه‌ت چیه له‌سه‌ر بارودۆخى ئابوورى و فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم و ده‌ستکه‌وتنى داهاته‌کان؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: من نازانم به‌س گوێم له‌خه‌ڵک ده‌بێ ده‌ڵێن نه‌وت ده‌فرۆشین یان نه‌وت ده‌کڕین خۆ قه‌رزارین، ئێستا ئه‌و نه‌وته‌ى ده‌فرۆشین هه‌ر قه‌رزارین، ده‌بێ ئه‌و پرسیاره له‌وان بکه‌یت، چونکه ئه‌وان ده‌زانن چۆنیان فرۆشتووه‌و چۆن قه‌رزارن و ژیانى خه‌ڵکیان پێ دابین ناکرێ ده‌چنه‌وه به‌غداو داوا له‌و ده‌که‌ن مه‌عاش و بژێوى خه‌ڵکى بدات، به‌س من ده‌ڵێم ئیهمالى هه‌یه یه‌ک، نه بوونیان هه‌یه، ئه‌گینا له‌به‌رچى موچه نادرێ، له‌هیچ وڵاتێک شتى وانه‌بووه ده‌ڵێن له‌سه‌دا (25) ده‌بڕین خه‌ڵک به‌گله‌ییه، به‌ڵام به‌دوومانگ جارێ ده‌تداتێ له (75)ى ده‌بڕدرێ. من زۆرم پێ باشتره له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبه‌ون نه‌ک له‌گه‌ڵ تورکیا، یان ئه‌وه‌ى دیار نه‌بێ بۆ کوێ ده‌ڕوات. هاوڵاتى: په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى چۆنه؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان زۆر باشه، حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات، ئه‌وانه‌ى تورکیا، ئه‌وانه‌ى باشوور، له‌گه‌ڵ هه‌مووى باشم و خراپ نیم. هاوڵاتى: تاچه‌ند پرس و راوێژتان پێده‌که‌ن؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: وه‌ختى خۆى که‌گۆڕان و یه‌کێتى جیا نه‌بووبوونه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌ناو یه‌کێتى شتێک ده‌بوو به‌تایبه‌تى مام جه‌لال بۆچوونى خه‌ڵکى وه‌رده‌گرت پێش ئه‌وه‌ى رووداوه‌که ببێ یان کارێک ئه‌نجامدات، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌نه‌ماوه، ئه‌وه‌ى مام جه‌لال کردوویه‌تى به‌س به‌ئه‌و ده‌کرێ، ئه‌وانه‌ى ئێستا به‌س بیانتوانیایه راوێژ به‌خه‌ڵک بکه‌ن مه‌رج نیه یه‌کێتیش بێ، مام جه‌لال ته‌نها هى یه‌کێتى نه‌بوو. هاوڵاتى: قسه‌ت چی بوو له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ى گۆڕان له‌یه‌کێتى؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: به‌بۆچوونى من زه‌ره‌رێک بوو له‌یه‌کێتدا، ئه‌وکاته‌ى که‌جیابوونه‌وه، جارێک ده پانزه که‌سێک چووینه لای کاک نه‌وشیروان و دواتریش بۆلاى مام جه‌لال بۆ ئاشتبوونه‌وه چووین، دواى ماوه‌یه‌ک کاک نه‌وشیروان که‌سێکى ناردبوو به‌دوامدا به‌ئاگادارى مام جه‌لال چووم و باسى گۆڕانی کرد، وتم کاک نه‌وشیروان ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شتێکى نوێ دروستده‌که‌یت ئه‌وه پێم باشه به‌س ئه‌و که‌سانه‌ى که له‌زانکۆکانن و خوێنده‌وارو گه‌نجن و ناڕازین ئه‌وانه بێنه، به‌س ئه‌گه‌ر وه‌ک ئینشیقاق له‌و جه‌ماعه‌ته‌ى یه‌کێتى ببه‌ى، پێم باش نییه. هاوڵاتى: پێت باشه ئێستا گۆڕان و یه‌کێتى یه‌کبگرنه‌وه بۆ راگرتنى باڵانس له‌به‌رانبه‌ر پارتى؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: نازانم ئه‌وان هه‌ردوولایان پارتی و یه‌کێتیان پێ خراپ بوو، گۆڕان له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تى خه‌ڵک دروستبوو و ئه‌و ده‌نگانه‌ى هێنا، به‌ڵام ئێستا هه‌ردوو حزبه‌که عه‌ینى شتن ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بن باشتر نین و چوونه‌ته حکومه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌بێت خه‌ڵک ئه‌و بڕیاره بدات. هاوڵاتى: ئێستا هه‌وڵێک هه‌یه بۆ به‌هه‌رێمکردنى پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان و ناوچه‌که‌ى ئێوه‌ش راپه‌ڕین ده‌گرێته‌وه، قسه‌ت چیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌و پشتیوانى ده‌که‌ن؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: هه‌تا کوردستان گه‌وره‌ترى پێوه‌دیاربێ پێم باشتره، هه‌تا بچووکتربێته‌وه پێم خراپه، به‌ڵام ژیانى خه‌ڵکیش وایلێهاتووه ناچاریکردووى چى ژیانیان باشتر بکات ئه‌وه باشتره. هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى رابردوو فیستیڤاڵى عه‌شیره‌ته‌کان ده‌کرا، چۆن له‌وه ده‌ڕوانن، ئێوه هیچ داوایه‌کتان لێکراوه بۆتان بکرێت؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: له‌باشور هه‌موو عه‌شیره‌ته‌کان یه‌کترى ده‌ناسن، به‌ڕاى من ئه‌وه شتى زیاده‌یه که‌سێک فیستیڤاڵ ده‌کات که که‌س نه‌یناسێت و خۆى ده‌رده‌خات، ئێمه میلله‌تێکین هه‌موو یه‌کترى ده‌ناسین، ئێستا بچمه کوردستانى ئێران و تورکیا‌و سوریاش چۆن لێره خه‌ڵک ده‌مناسێت، به‌هۆى پێشکه‌وتنى ته‌نکه‌لۆژیاش ئه‌و چه‌ند ساڵه خه‌ڵک زۆر له‌یه‌کتر نزیک بوونه‌ته‌وه. هاوڵاتى: تاچه‌نده کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانى وه‌ک کوشتن و بابه‌تى ژن دێته لاتان و چاره‌سه‌رى ده‌که‌ن؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: هه‌ر زۆر هه‌یه، ئێستاش رۆژانه خه‌ڵک دێن و خه‌ڵک ده‌کوژرێ یه‌ک که‌سه‌و دووانه سیانه، ده‌چیت داده‌نیشیت و قه‌ناعه‌ت به‌هه‌ردوولایان ده‌که‌یت که‌ئه‌وه زه‌ره‌ربووه، زیاتریش بکه‌ى زه‌ره‌رى خراپتره، زۆر نموونه‌ى بۆ ده‌هێنینه‌وه تاوه‌کو قه‌ناعه‌تى پێده‌که‌ین و به‌مادده بێ، به زه‌وى بێ، به‌لێبوردن بێ و پێک بێنه‌وه، چونکه له‌وڵاتى ئێمه به‌دادگا زۆرى ماوه‌و حه‌ل نابێت، له‌و ماوه‌یەى رابردوو کابرایه‌ک له‌مه‌حکه‌مه حه‌وت ساڵ حکوم بوو، ئه‌وکاته‌ى ئازادکرا دوژمنه‌کان له‌حاجیاوا کوشتیانه‌وه، ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌ته‌که دروست نه‌بێ نابێ، شت به‌ئیجبارى نابێ ده‌بێ قه‌ناعه‌تى پێبکه‌یت ئه‌وکات مه‌ترسى له‌سه‌ر نامێنێت. هاوڵاتى: ژنان رۆڵیان چۆنه له‌ناو عه‌شیره‌ته‌که‌ى ئێوه‌دا؟ بیرتان له‌وه نه‌کردووه‌ته‌وه ئافره‌تێک بکه‌نه سه‌رۆک عه‌شیره‌ت، بڕواتان پێیان نییه؟ ئاکۆ عه‌باس ئاغا: باوه‌ڕمان پێیانه، به‌ڵام ئافره‌ت ناتوانێت ئه‌و رۆڵه‌ى بگێرێت، ناوچه‌که‌ى ئێمه‌ش له‌کوردستان به‌گشتى وایه، ئێستاش ئه‌و ماڵه‌ى که زۆر شارستانیه که من بچم، ژنان ده‌چنه دیوێکى دیکه‌و له‌وێ نابێ، نه‌ک ته‌نیا له‌ناو عه‌شائیره‌کان. ئه‌وه‌نده‌ى له‌ناو عه‌شائیر رێزى ئافره‌ت ده‌گیرێ بڕواناکه‌م له‌جێى دیکه وابێت، من دایکم لێره بووه هه‌ر قسه‌یه‌کى کردبایه که‌س نه‌بوو له‌قسه‌ى ئه‌و ده‌ربچێت و رێزى ده‌گیرا، به‌ڵام وه‌کو سه‌رۆکى عه‌شیره‌ت نا به‌س گوێڕاگرتن و رێزگرتن له‌قسه‌ى ئه‌و زۆر حسابی بۆ ده‌کرا، ئه‌وان له‌هه‌موو شتێکى ئێمه‌دا هاوکارو پشتیوانمانن، من قسه‌ى براو ریش سپییم شکاندووه، به‌س نه‌متوانیوه هی دایکم بشکێنم، نه‌ک هه‌ر من هه‌موو خێزانه‌کان و عه‌شیره‌ته‌که‌شمان
شاناز حه‌سه‌ن پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، ده‌ڵێت مسته‌فا کازمى به‌ڵێنى پێداوه داواکارییه‌کانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بخاته پێش پارێزگاکانى دیکه‌وه‌و ده‌شڵێت:»مسته‌فا کازمى داواکارییه‌کانى هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بکات ده‌ستیان ماچ ده‌که‌ین». ئازاد تۆفیق، پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه ده‌دات که‌داوایان له‌سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کردووه بودجه‌ى تایبه‌تمه‌ند بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان بکرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه وه‌ک پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه بڕواى به‌قسه‌و کرده‌وه‌کانى مسته‌فا کازمى هه‌یه. هاوڵاتى: سه‌ردانى مسته‌فا کازمى بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه چ گرنگیه‌کى هه‌بوو؟ ئازاد تۆفیق: سه‌ردانى مسته‌فا کازمى بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى هه‌رسێ پارێزگاى (هه‌ولێرو دهۆک و سلێمانى)و هاتووه بۆ پارێزگاى چواره‌م که‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌یه، ئه‌مه خۆى دانپێدانانێکه به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه، بۆیه سه‌ردانه‌که جوان بوو، گرنگ بوو، دڵخۆشبوو به‌میوان دۆستى خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه‌و لەلایه‌ن هه‌موو که‌سایه‌تییه‌کانى ناو هه‌ڵه‌بجه پێشوازییه‌کى گه‌رمى لێ‌کرا. هاوڵاتى: له‌باره‌ى هه‌ڵەبجه‌وه کازمى چى بۆ باسکردیت؟ ئازاد تۆفیق: دانى به‌وه‌دا نا، که‌یسى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه زۆر لایه‌نى تێدایه، که‌په‌یوه‌ندى به‌ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه هه‌یه، کازمى وتى، راسته من دوو وه‌زیرم له‌گه‌ڵدایه، به‌ڵام به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه په‌یوه‌ندى به‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه هه‌یه‌و باشتره ئێوه لیژنه‌یه‌ک پێکبهێنن و بێن سه‌ردانى به‌غدا بکه‌ن، ئه‌و چوار پێنج وه‌زاره‌ته‌ى که‌په‌یوه‌ندیدارن پێکه‌وه لیژنه‌یه‌ک پێکبهێنین و بچین بۆ به‌غدا تا له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى و سه‌رۆککۆمار کۆبینه‌وه‌و تاووتوێى رێکخستنى کاره‌کانى پارێزگاکه بکه‌ین. کازمى، رێزلێنانێکى باشى هه‌ڵه‌بجه‌ى کرد، که به‌که‌متر له‌دوو کاتژمێر چه‌ند هه‌زار که‌س شه‌هید ده‌بێت، بۆیه جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه، کار‌و داواکارییه‌کانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌خاته پێش پارێزگاکانى دیکه‌وه. هاوڵاتى: داواکارییه‌کانى ئێوه چی بوو بۆ مسته‌فا کازمى؟ ئازاد تۆفیق: که‌یسى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه کۆمه‌ڵێک کارى ئیدارى و یاسایى ده‌وێت، بۆیه کۆمه‌ڵێک داواکاریمان هه‌بوو که‌زیاتر له (25 بۆ30) خاڵ بوو، که هه‌ریه‌که‌شیان چه‌ندین لقى لێده‌بێته‌وه‌و هه‌ریه‌که‌یان په‌یوه‌ندى به‌وه‌زاره‌تێکه‌وه هه‌یه، هه‌ریه‌ک له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ى که‌په‌یوه‌ستن به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانى عێراقه‌وه که به‌یه‌که‌وه‌ن، پێویسته ته‌کمیله بکرێت، بۆ نموونه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى جه‌وازات و جنسیه و نشینگه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى هى عێراق و هه‌رێمن پێکه‌وه پێویسته هه‌ماهه‌نگى هه‌بێت و ته‌کمیله بکرێن، بۆیه داواکارییه‌کان زۆرن و وردن، کارى زۆرى پێویسته. گرنگترین داواکارییه‌کانمان، دروستکردنى هۆڵێکى تایبه‌ت بۆ پێشوازیکردن و بووژاندنه‌وه‌ى جوتیارانى هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زووه، که‌ماندووى ده‌ستى رژێمى پێشوون، چونکه جوتیار نیه دووجار ماڵى نه‌سووتابێت، بۆیه مافى گه‌نمى جوتیاران پێویسته به‌زووترین کات دابین بکرێت، له‌گه‌ڵ دروستکردنى نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌ت و دروستکردنى لیوایه‌کى سیادى و زۆر شتى دیکه وه‌ک یاداشتێک دراوه‌ته کازمى. هه‌روه‌ها داوامان له‌مسته‌فا کازمى کردووه هه‌ڵه‌بجه وه‌ک هه‌ر پارێزگایه‌ک یان شارێکى عێراق مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بکرێت، وه‌ک نه‌جه‌فى پیرۆز که له‌کاتى رژێمى به‌عسدا وێران کرا، هه‌ڵه‌بجه‌ش ئاوا هه‌ژماربکرێت و ناکرێت لەکاتی گرژییه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئه‌م پارێزگایه‌و خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان بکه‌وێته‌وه مه‌ترسییه‌وه. هاوڵاتى: داواتان له‌مسته‌فا کازمى کردووه هه‌ڵه‌بجه وه‌ک هه‌ر پارێزگایه‌کى دیکه بودجه‌ى تایبه‌تى هه‌بێت؟ ئازاد تۆفیق: پێویسته هه‌ڵه‌بجه به‌ده‌ر له‌دیاریکردنى بودجه‌ى تایبه‌ت وه‌ک پارێزگاکانى دیکه، پێویسته بودجه‌یه‌کى تایبه‌تمه‌ندیشى بۆ ته‌رخانبکرێت بۆ بووژاندنه‌وه‌ى پارێزگاکه‌و دووباره زیندووکردنه‌وه‌ى شاره‌که. هاوڵاتى: که‌ى ئه‌و لیژنه‌یه ئاماده‌ده‌بێت و سه‌ردانى به‌غدا ده‌که‌ن؟ ئازاد تۆفیق: به‌نیازین له‌زووترین کاتدا، ئه‌م ماوه‌یه‌ى که‌ماوه له‌مانگى نۆ خۆمان ئاماده‌ده‌که‌ین و لیژنه‌که پێکده‌هێنین و له‌سه‌ره‌تاى مانگى (10)دا سه‌ردانى به‌غدا ده‌که‌ین، ئه‌و که‌سانه‌ى له‌لیژنه‌که‌دا ده‌بن و ده‌چینه به‌غدا تائێستا دیاریمان نه‌کردوون، به‌ڵام پێویسته له‌که‌سایه‌تى جۆراوجۆر بێت و پسپۆڕبن، وه‌ک که‌سایه‌تى بازرگانیى و ئیدارى و ئاینى و سیاسیى و هه‌مه‌ڕه‌نگ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ده‌نگى هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان به‌هه‌موو داواکانیانه‌وه و به‌هه‌موو ره‌نگه‌کانه‌وه بگه‌یه‌نین. هاوڵاتى: ئه‌و داواکارییانه‌ى دراون به‌مسته‌فا کازمى، تائێستا به‌و شێوه‌یه دراونه‌ته به‌رپرسه‌کانى هه‌رێم؟ ئازاد تۆفیق: من ئه‌وه‌یان نازانم، ئاگادارنیم که‌داواکارییه‌کان درابێته به‌رپرسانى هه‌رێم، به‌ڵام له‌سه‌رده‌مى پێشووتردا یاداشتى دیکه دراوه‌ته‌وه به‌ڕێز مالیکى و به‌شێک له‌و یاداشتانه جێبه‌جێ بووه، بۆیه یاداشته‌کانى ئێمه‌ش مه‌رج نیه هه‌مووى جێبه‌جێبکرێت، ئێمه له‌و یاداشته (17) خاڵى له‌کۆى ئه‌و (30) خاڵەى دراوه‌ته کازمى بۆمان جێبه‌جێبکات، کەداواکارى ئه‌وله‌ویه‌تى ئێمه‌یه ده‌ستیان ماچ ده‌که‌ین، چونکه تائێستا له 60%ى هه‌ڵه‌بجه بۆته پارێزگا، بۆیه له‌مه‌ودوا کارى ئه‌نجومه‌ن و هه‌موو فراکسیۆن و لایه‌نه‌کانى تر له‌لاى خۆیانه‌وه کارى بۆبکه‌ن، بۆیه من و ئه‌وانه‌ى پێش منیش له‌ناو هه‌ڵه‌بجه خه‌مخۆرى هه‌ڵه‌بجه‌ین و ده‌مانه‌وێت چ حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراقیش بێنه سه‌رخه‌ت و کار بۆ هه‌ڵه‌بجه بکرێت. هاوڵاتى: له‌یاداشته‌که‌دا باس له‌منداڵه ونبووه‌کانى هه‌ڵه‌بجه کراوه؟ ئازاد تۆفیق: له‌یاداشته‌که‌دا باس له‌ورده‌کارى هه‌موو کێشه‌یه‌کى هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ک کراوه، به‌تایبه‌ت منداڵى ونبووى هه‌ڵه‌بجه، به‌زاره‌کیش داوا له‌مسته‌فا کازمى کراوه ده‌بێت منداڵانى ونبووى هه‌ڵه‌بجه حکومه‌ت له‌سه‌رى بێته ده‌نگ له‌به‌رامبه‌ر کۆمارى ئیسلامى ئێران، له‌دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و منداڵانه، له‌وه‌ڵامدا کازمى وتى هه‌ڵه‌بجه شارێکى پیرۆزه‌و هه‌موو داواکانتان ده‌که‌مه پێش داواى پارێزگاکانى دیکه‌وه، به‌ده‌ر له‌وه وه‌عدێکى دیاریکراوى پێنه‌داوین، بۆیه دواى سه‌ردانه‌که‌ى ئێمه بۆ به‌غدا ده‌توانین له‌سه‌ر ورده‌کارییه‌کان قسه‌بکه‌ین. هاوڵاتى: له‌بوونى هه‌ر شارێک بۆ پارێزگا هه‌ندێک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پێویسته، هه‌ڵه‌بجه کار بۆ ئه‌وانه ده‌کات له‌دواى سه‌ردانه‌که‌ى مسته‌فا کازمى؟ ئازاد تۆفیق: ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه که‌مفه‌وه‌زى عولیامان هه‌بێت، لیواى حه‌ره‌س حدودمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ جنسیه و مۆره‌که‌ى به‌ناوى هه‌ڵه‌بجه‌وه بێت، پاسپۆرت که‌پێویسته به‌ناوى خۆمانه‌وه بێت، واته زۆر شوێنى دیکه که‌هیچیمان نییه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمیشدا هه‌ر نیمانه، وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باو رێگاوبان و زۆر شتى دیکه، که‌ئه‌مانه به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌ن و ده‌بێت هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بکرێت و دواى چوونمان بۆ به‌غدا به‌رچاومان روونده‌بێت بۆ هه‌نگاوه‌کان. هاوڵاتى: له‌قسه‌کانى مسته‌فا کازمیدا ئومێدێک به‌دیده‌کرێت بۆ راپه‌ڕاندنى کاره‌کانى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه ئازاد تۆفیق: ئێمه پێویسته کارمان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌وه‌زاره‌ته‌کان هه‌بێت له‌عێراق و کات دیاربکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که‌یان به‌جیا دابنیشین، بۆ ئه‌وه‌ى بزانین هه‌ریه‌ک له‌وه‌زاره‌ته‌کان واته وه‌زاره‌تى ناوخۆ یان پلاندانان و هه‌ریه‌که‌یان چه‌ند ده‌توانن کارمان بۆبکه‌ن و له‌دانیشتنى چڕوپڕدا ئه‌وه بکه‌ین، چونکه ئه‌و باسى ئه‌و شته وردانه‌ى نه‌کرد، بۆ نموونه نه‌خۆشخانه یان خوێندنگایه‌کمان بۆ بکات، هیوادارم له‌سه‌ردانه‌که‌ماندا بۆ به‌غدا کارێک بکرێت هه‌ردوولا سه‌رکه‌وتوو بین. هاوڵاتى: له‌سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه چه‌ند خاڵى سنوریى هه‌یه؟ ئازاد تۆفیق: له‌سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دوو مه‌رزمان هه‌یه، یه‌کێکیان خاڵى سنوریى ته‌وێڵه‌یه، که‌هه‌شتا ساڵه هه‌یه‌و خاڵى سنوریى پشته-به‌مۆ، که‌هه‌ردووکیان فه‌رمین، ناسراون و هاتوچۆى بازرگانییان لێده‌کرێت و داهاته‌که‌ى بۆ حکومه‌تى هه‌رێمه‌و هه‌موو به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه فه‌رمییه‌کان له‌مه‌رزه‌کاندا هه‌ن، داوامان لێکرد بکرێنه مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى، واته ئێمه ناتوانین خه‌ڵک بڕوات و شت به‌رێت، هه‌ر له‌کۆمارى ئیسلامییه‌وه شتمان بۆ دێت، بۆیه ده‌مانه‌وێت بکرێته نێوده‌وڵه‌تى، داواشمان کرد که( بازاڕچه) بکرێته‌وه که‌هه‌ڵه‌بجه داهاتى خۆى ده‌بێت و رزگارى ده‌بێت. ئه‌و بازاڕچه‌یه ده‌بێته نزیکترین خاڵ بۆ هاتوچۆکردن له‌کرماشان بۆ سلێمانى و به‌که‌مترین کات ته‌واو رێگاکه ده‌کاته نیوه‌و ئاڵوگۆڕى بازرگانى به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو له‌و رێگه‌یه‌وه زیاد ده‌کات. به‌گشتى، که‌یسى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه چڕوپڕه‌و ده‌بێت پۆلێن بکرێت، چونکه نه مسته‌فا کازمى سۆپه‌رمانه‌و نه داره‌که‌ى موساشى پێیه، ئێمه چى بڵێین بیکات، به‌ڵکو ئه‌مانه کارى ورد‌و حساباتى ده‌وێت. هاوڵاتى: تائێشتا پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌فه‌رمى نه‌ناسێنراوه وه‌ک هه‌ریه‌ک له‌پارێزگاکانى عێراق؟ ئازاد تۆفیق: ئێستا له‌سه‌دا (60) کارى پارێزگاکه ته‌واو بووه، ته‌کمیله‌ى ئه‌و کاره یاسایى و ئیدارییانه‌یه بۆ پارێزگاکه، کارى هه‌موو لایه‌کمانه تائێمه ببینه ژماره (19)ى پارێزگاى عێراق، بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى فراکسیۆنه جیاوازه‌کان له‌به‌غدا یه‌کده‌نگ و یه‌کهه‌ڵوێست بن بۆ ئه‌و پرسه‌و وه‌ک ئێستاش یه‌کده‌نگن، ئه‌مه‌ش جێگه‌ى ده‌ستخۆشییه‌و هیوادارین ئه‌وان ئه‌م که‌یسه‌مان بۆ بگه‌یه‌ننه که‌نارى ئارامى، که‌ئه‌وه ئه‌وانن شه‌ڕ له‌سه‌ر دۆسیه‌ى کورد‌و هه‌رێم ده‌که‌ن، که‌دۆسیه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌و به‌پارێزگابوونیشى یه‌کێکه له‌دۆسیه گرنگه‌کان. ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێودەوڵەتی ده‌ڵێت: سه‌دام حسێن خاوه‌نى چه‌کى کۆکوژه‌و ئه‌م چه‌که‌ش مایه‌ى هه‌ڕه‌شه‌یه له‌ئاشتى ناوچه‌که، بۆیه له 2003وه که‌ڕژێمى سه‌دام نه‌ماوه، تاکو ئه‌مڕۆ یه‌ک جۆره چه‌کى کۆکوژ نه‌دۆزراوه‌تەوه، واته تاکه دیکۆمێنت هه‌ڵه‌بجه‌و نه‌جه‌فه، بۆیه دەبێت هه‌ڵه‌بجه، وه‌ک نه‌جه‌ف و ئه‌هواره‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌ر خیلافێکى سیاسیى بودجه‌ى تایبه‌تى بۆ ته‌رخانبکرێت. وه‌ک پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه هیوام به‌قسه‌و کرده‌وه‌کانى مسته‌فا کازمى هه‌یه، بۆیه دواتر له‌به‌غدا یه‌کلاده‌بێته‌وه که‌چیمان بۆ ده‌کرێت.
سازدانی: هاوڵاتى عەبدولڕەزاق شەریف ئەندامی دەستەی بەهەرێمکردنی پاریزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت دواى کۆکردنەوەی ئیمزا دەستدەکەن بە راپرسیکردن لەسەر بەهەرێمکردنی سلێمانی، ئەگەر لەجاری یەکەمیشدا دەنگی نەهێنا، دەتوانن هەموو ساڵێک راپرسی بکەن تاپڕۆژەکەیان سەردەگرێت. عەبدولڕەزاق شەریف لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هاوڵاتی وردەکاری پڕۆژەکەیان دەخاتەڕوو. هاوڵاتى: پرۆژه‌ى به‌هه‌رێمکردنى سلێمانیتان راگه‌یاند، ورده‌کارى پرۆژه‌که چیه‌و چۆنه ئه‌گه‌ر بیخه‌یته‌ڕوو؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ماوه‌یه‌کى زۆره خه‌ریکین و سه‌رگه‌رمى داڕشتنین، ئەمە فکره‌یه‌کى سیاسى تازه‌نییه‌و له‌دواى رووخانى رژێمى سه‌دامه‌وه ئه‌م فکره بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى عێراق هاته ناو ناوه‌ندى سیاسى و راگه‌یاندن، ئه‌وکات له‌لایه‌ن نوێنه‌رانى کورد‌و حزبه سیاسییه‌کانه‌وه ره‌تکرایه‌وه‌و نه‌یانتوانى له‌ده‌ستورى عێراقدا پرۆژه‌ى به‌هه‌رێمکردنى هه‌موو پارێزگاکانى عێراق بچه‌سپێنن. ئه‌وه‌ى که له‌ده‌ستوردا گفتوگۆى له‌سه‌رکراو دانرا ئه‌م مافه له‌خه‌ڵکى عێراق نه‌سه‌ننه‌وه له‌مادده‌ى (119)دا ئه‌م مافه‌یان دا به‌خه‌ڵکى هه‌ر پارێزگایه‌ک خۆى ئازادبێت له‌ئاینده‌یا ئه‌گه‌ر داواى هه‌رێمێکى سه‌ربه‌خۆ بکات. له‌عێراق هه‌ندێک هێزى سیاسى له‌به‌سره کاریان له‌سه‌ر کردووە، له‌هه‌رێمى کوردستان ئێمه له‌ناو کێشه‌و قه‌یرانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌ناو کێشه‌و قه‌یرانه‌کانى پارێزگاى سلێمانى، هه‌ستده‌که‌ى بۆ ده‌ربازبوون له‌کۆى ئه‌م کێشانه رێگه‌ى به‌هه‌رێمکردنى پارێزگاى سلێمانیه. بۆیه جارێکى تر به‌ده‌ستورى عێراق و به‌یاساى پێکهێنانى هه‌رێمه‌کان یاساى ژماره (13) که له‌ساڵى 2008دا ده‌رچووه دیراسه‌مان کرده‌وه، ده‌توانین ئه‌م رێگه ده‌ستورى و یاساییه بگرینه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کانمان، ئه‌م فکره سیاسییه‌مان فۆرمه‌له کرده‌وەو وه‌کو پرۆژه‌یه‌کى سیاسى نوێ دامانڕشته‌وه‌و پرۆژه‌یه‌کیشمان بۆ قۆناغى راگوزه‌ر نووسیوه، مه‌له‌سه‌ى جێبه‌جێکردن یان هه‌نگاوه‌کانى به‌هه‌رێمکردنى پارێزگاکه ده‌بێت به‌وێستگه‌یه‌ک له‌م خه‌باته سیاسییه. هاوڵاتى: ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت ئه‌م پرۆژه‌یه نزیکه له‌کانتۆنه‌کانى رۆژئاواى کوردستان پێتانوایه ئه‌مه‌ی ئێوه سه‌ربگرێت؟ پێشتر هیچ ئیشتان بۆ ئه‌م به‌هه‌رێمکردنه کردووه؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: فکره‌ى فیدراڵى تازه نییه له‌ناوه‌ندى سیاسى هه‌موو دنیادا، به‌ڵام بناغه‌ى فکره‌که چیه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵات کێشه‌ى سنور کێشه‌ى شه‌راکه‌ته، له‌وه‌ته‌ى عێراق دروستبووه ئێمه ئه‌م کێشانه‌مان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى به‌غدا هه‌یه، هه‌مان ئه‌و موبه‌ریرانه‌ى وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانى دونیا فکرى فیدراڵى له‌سه‌ر دامه‌زراوه، ئێمه به‌هه‌مان ئه‌و کێشانه‌وه ده‌ناڵێنین. زۆر به‌داخه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى هه‌ولێریشدا که حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ک کیانێک ئیش ده‌کات له‌ناو عێراقدا له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا هه‌مان کێشه‌مان هه‌یه، بۆیه ئه‌و کێشانه له‌گه‌ڵ مه‌رکه‌زى هه‌ولێرو مه‌رکه‌زى به‌غدا وایکرد هه‌مان رێگه‌چاره بدۆزینه‌وه که سه‌دان ساڵه ئه‌و وڵاتانه‌ى دنیا رێگه‌یان گرتووه‌ته به‌ر، هه‌ر له‌ناوچه‌که‌ى خۆشمان، بۆ نموونه ئیماراتى عه‌ره‌بى، ئه‌مه فکره‌یه‌کى تازه نیه، به‌ڵام له‌هه‌رێمى کوردستان و عێراقدا ئه‌مه شتێکى نوێیه‌و پێویستى به‌مه‌عریفه‌ى سیاسی و ده‌ستوریی هه‌یه، ئه‌رکى ئێمه‌شه ته‌رویج بۆ ئه‌م فکره بکه‌ین و بانگه‌شه‌ى بۆ بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵک له‌مافه ده‌ستورییه‌کانى خۆى تێبگات، له‌ڕێگه چاره‌کان تێبگات، له‌ده‌ستورى عێراقدا چاره‌سه‌رى بۆ ئه‌م کێشانه داناوه. هاوڵاتى: به‌هه‌رێمکردنى پارێزگاکان له‌ده‌ستوردا هه‌یه وه‌کو ئاماژه‌ت پێ‌کرد، به‌ڵام ئه‌مه پێویستى به‌ڕه‌زامه‌ندى دادگاى فیدراڵى هه‌یه؟ ئێوه چۆن ئه‌مه ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌وان؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى ئه‌م پرۆسه‌یه پێویستى به‌کۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق و دادگاى فیدراڵى هه‌یه، ئه‌م دوو ده‌زگایه سه‌ربه‌خۆن له‌عێراق راسته ده‌ستى حزبه‌کانى تێدایه‌و کاریگه‌رى هێزه سیاسییه‌کانیان له‌سه‌ره، ئه‌مه له‌هه‌موو ئۆرگانه‌کانى عێراقدا هه‌یه، به‌ڵام به‌ده‌ستور سه‌ربه‌خۆ کارده‌که‌ن، ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو ده‌زگایە ده‌که‌ین. له‌ده‌ستورى عێراق و له‌مادده‌ى (119) دوو رێگه‌ى داناوه رێگه‌یه‌ک ئه‌نجومه‌نى پارێزگایه‌و له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌رى حزبه سیاسییه‌کانه‌وه ده‌توانن داوا پێشکه‌ش بکه‌ن بۆ به‌هه‌رێمکردن، رێگه‌ى دووه‌م راسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ى خه‌ڵکه‌وه، ئێمه رێگه‌ى دووه‌ممان هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام به‌سره له‌ڕێگه‌ى یه‌که‌م و نوێنه‌رى حزبه‌کانه‌وه کردیان، بۆیه کێشه‌ى تێکه‌وت، هه‌ندێک له‌نوێنه‌رى حزبه‌کان په‌شیمان بوونه‌وه، دۆسیه‌که‌یان نه‌دۆڕاندووه‌و هه‌ڵپه‌سێردراوه‌و تائێستاش هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌ستتێوه‌ردانى سیاسى و هه‌رێمایه‌تى تێکه‌وتووه‌و به‌هه‌ڵواسراوه‌یى ماوه‌ته‌وه. هاوڵاتى: واته راپرسییه‌و ده‌بێت خه‌ڵک ده‌نگ بدات؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ئێمه داواکه‌مان پێشکه‌شى کۆمسیۆن کردووه له‌ڕێگه‌ى تیمێک پارێزه‌ره‌وه له‌به‌غدا، ئه‌م داوایه‌ى ئێمه هاوپێچ ده‌بێت له‌سه‌دا دووى ده‌نگده‌رانى پارێزگاى سلێمانى به‌ناوو ئیمزاوه له‌گه‌ڵیدا پێشکه‌ش ده‌کرێت، دواى ئه‌وه کۆمسیۆن چێکى ناوه‌کان ده‌کات له‌لیستى ده‌نگده‌رانى پارێزگاى سلێمانى، ئه‌گه‌ر دروستبوو ناوه‌کان ئه‌وکات هه‌نگاوى دووه‌م ده‌ستپێده‌کات که‌هه‌نگاوى راپرسیه. ئه‌م کاره لاى کۆمسیۆنه هه‌تاوه‌کو ئه‌وکاته‌ى ده‌نگى ته‌واو ده‌هێنێت یان نایهێنێت، به‌ڵام دواجار بۆ بڕیاردانى کۆتایی ده‌چێته دادگاى فیدراڵى یان خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر کۆمسیۆن ته‌گه‌ره‌ى یاسایی بۆ ئێمه دروستبکات، ئێمه‌ش رێگه‌ى دادگاى فیدراڵى بگرینه به‌ر، ئه‌مه خه‌باتێکه به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌رى، چونکه هه‌ر ده‌ستورى عێراق رێگه‌ى داوه ساڵى یه‌که‌م ده‌نگ نه‌هێنێت جارێکى تر راپرسی بکه‌ینه‌وه هه‌موو ساڵێک ده‌توانیت بیکه‌یته‌وه، بۆیه ئه‌مه خه‌باتێکه له‌ناو هه‌ندێک له‌میلله‌تاندا ده‌یان ساڵى خایاندوه تاوه‌کو جێبه‌جێ بووه، هه‌ندێک له‌میلله‌تان ده‌یان ساڵه خه‌باتى بۆ ده‌که‌ن جێبه‌جێ نه‌بووه، ئه‌مه خه‌باتێکى سیاسى فیکرییه، ئێمه ده‌ستمان داوه‌تێ و به‌رده‌وام ده‌بین هه‌تا به‌ئامانجى خۆى ده‌گات. هاوڵاتى: ئێستا سلێمانى یان گه‌رمیان و راپه‌ڕین چ جیاوازییه‌کى هه‌یه له‌گه‌ڵ لامه‌رکه‌زى؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: لامه‌رکه‌زى دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته له‌ڕووى دارایی و ئیدارییه‌وه، به‌ڵام ئه‌م دابه‌شکردنه زۆرێک له‌به‌رنامه‌ى حزبه‌کانى هه‌رێم له‌کاتى هه‌ڵبژاردن و له‌پرۆگرامه‌کانیان بانگه‌شه‌یان بۆکردووه، به‌ڵام ده‌بینیت هه‌تا ئێستا ئه‌وانه‌ى خۆشیان ده‌سه‌ڵاتدارن نه‌یانتوانیوه جێبه‌جێى بکه‌ن، فکره‌ى لامه‌رکه‌زییه‌ت له‌لاى ئێمه کۆتایی هات، نه ئه‌م حزبانه ده‌یکه‌ن نه چاره‌سه‌رى کێشه‌کانیش ده‌کات، به‌هه‌رێمکردن جیاوازه به‌پێى ده‌ستورى عێراق ئیمتیاز‌و مافه‌کانى هه‌رێم دیاریکراوه، هه‌موو ئه‌و مافانه‌ى له‌هه‌رێمێک ده‌سته‌به‌رکراوه له‌ده‌ستورى عێراق تۆ وه‌ریده‌گریت له‌هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌یه میزانیه‌ى سه‌ربه‌خۆت ده‌بێت و مافت هه‌یه ده‌ستورێک بۆ هه‌رێمه‌که‌ت بنووسیته‌وه. ئه‌مه گرنگترین دۆکۆمێنتى مێژوویی ده‌بێت بۆ میلله‌ته‌که‌مان که‌ئێمه بتوانین هه‌رێمى سلێمانى دروستبکه‌ین و ده‌ستورى بۆ بنووسینه‌وه. هاوڵاتى: هه‌مان بۆچوونیشتان بۆ به‌هه‌رێمکردنى هه‌ولێرو دهۆک هه‌یه؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: به‌پێى ده‌ستورى عێراق ئێمه ناتوانین له‌جیاتى خه‌ڵکى پارێزگایه‌ک داواى به‌هه‌رێمکردنى پارێزگایه‌کى تر بکه‌ین، ئێمه ئه‌و مافه‌مان نیه له‌جیاتى خه‌ڵکى دهۆک و هه‌ولێرو که‌رکوک بێین داواى به‌هه‌رێمکردنى پارێزگاکانى ئه‌وان بکه‌ین، به‌ڵام وه‌ک فکرێکى سیاسى ئێمه چۆن سودمان له‌ئه‌فکارى سیاسى و ئه‌زموونه فیدراڵیه‌کانى دنیا وه‌رگرتوه، ئه‌کرێت هه‌ولێرو دهۆک و که‌رکوکیش زیاتر له‌وه سوود له‌م پرۆژه‌یه‌یه‌ى ئێمه وه‌ربگرن، چونکه هه‌م هاوزمانین و یه‌ک میلله‌تین، ده‌کرێت له‌وێش ده‌سته دروستببێت، خه‌ڵکێک هه‌ست به‌مه‌سئولیه‌ت بکات و پرۆژه‌یه‌کى واپێشکه‌ش بکه‌ن لاى که‌مى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى خۆیان، ئێستاش خۆ دهۆک و زاخۆ کێشه‌یان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى هه‌ولێر هه‌یه، کێشه‌ى دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵات و شه‌راکه‌تیان هه‌یه، کێشه‌ى میزانیه‌و بودجه‌یان هه‌یه، به‌هه‌مانشێوه‌ش که‌رکوک له‌گه‌ڵ هه‌ولێرو ناوه‌ندى به‌غداش هه‌یه‌تى، له‌به‌رئه‌وه ته‌نیا به‌هه‌رێمکردنى ئه‌و پارێزگایانه چاره‌سه‌رده‌بێت، ئه‌گه‌ر چارسه‌رێکى تریان پێیه ئه‌وه (28) ساڵه رۆژ به‌ڕۆژ بارودۆخمان خراپتر ده‌بێت خۆشیان ده‌زانن و چاره‌سه‌رەکەشیان پێ نییه. هاوڵاتى: له‌ڕووى داهات و خه‌رجییه‌کانه‌وه ده‌توانێت خۆى بژێنێ؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: له‌ده‌ستورى عێراقدا به‌پێى ژماره‌ى دانیشتوان میزانیه‌ى عێراق دابه‌شده‌کرێت به‌سه‌ر پارێزگا‌و هه‌رێمه‌کان، به‌پێى رێژه‌ى دانیشتوان بودجه له‌عێراق وه‌رده‌گریت، له‌پترۆ دۆلار پاره وه‌رده‌گریت، له‌بودجه‌ى سیادى پاره وه‌رده‌گریت، هه‌موو ئه‌مانه ده‌ستورین بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگایه‌ک بژیه‌نیت، پێویستت به‌وه‌نیه پارێزگاکه‌ت نه‌وتى تیایه یان نا، گومرگى هه‌یه یان نا، ئه‌مه ئیلتیزامێکى ده‌ستورییه ده‌بێت عێراق بودجه‌ت بۆ دابین بکات. ئه‌گه‌ر پارێزگایه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ند بێت و گومرگى هه‌بێ و نه‌وتى هه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ستورى عێراق رێکخراوه داهاته سیادییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌رکه‌ز، داهاته ناوخۆییه‌کان بۆ ته‌نمییه‌ى هه‌رێمه‌که سه‌رف ده‌کرێت، ئه‌مه خۆى کێشه‌یه‌کى دروستکراوه هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌تى. به‌ئاشکرا ئه‌مه له‌ده‌ستورى عێراقدا چاره‌سه‌رى بۆ دانراوه، به‌ڵام له‌به‌ر ته‌ماع و گزى و فزى له‌عێراق جێبه‌جێى ناکه‌ن له‌به‌ر که‌مته‌رخه‌مى. هاوڵاتى: پێتوایه هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان ئه‌مه هه‌زم بکه‌ن؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ هه‌موو هێزو لایه‌نه ته‌ندروسته‌کان باشه، چونکه ئێمه مه‌بادیئى پرۆژه‌که‌مان خستوه‌ته‌ڕوو، ئه‌وانه‌ى بڕوامان پێیه‌تى له‌فره‌یی ته‌عه‌دودى دیموکراسى سه‌ربه‌خۆى دادگا، ئه‌م چه‌مکانه بۆ حزبێک ته‌ندروستە کارى سیاسى بکات و بڕواى به‌ئازادى بێت له‌خزمه‌تى ئه‌ودایه، به‌ڵام بۆ حزبێک که بیه‌وێت حکومى ماڵباتی یان گروپێک یان که‌سێک ته‌وزیف بکات یان هێزى میلیشیایی هه‌بێت و بودجه بشارێته‌وه ئه‌وه دژیه‌تى. هاوڵاتى: نه‌وشیروان مسته‌فا رۆڵى هه‌بووه له‌نووسینه‌وه‌ى ده‌ستورداو مافى داوه به‌پارێزگاکان، پێت وایه ده‌بێت خه‌ڵکیش پشتگیرى ئه‌م پرۆژه‌یه بکات؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: تیمى کورد له‌سه‌روه‌ختى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستورى عێراقدا مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروان به‌ڕه‌حمه‌ت بن و کاک مه‌سعودیش پێکه‌وه‌و به‌جیاش سه‌رکردایه‌تى نوێنه‌رانى کوردیان کردووه، دیاره تیمى یاسایی و ده‌ستورى کورد‌و ته‌نانه‌ت راوێژکارى بیانیشیان له‌گه‌ڵدا بووه، سه‌رکه‌تووبن و مافه‌کانى کورد بچه‌سپێنن، به‌ڵێ کارى باشیان کردووه‌و زۆرینه‌ى مافه‌کانى کوردیان ده‌ستبه‌رکردووه، به‌ڵام به‌جوهدى کاک نه‌وشیروان له‌و ده‌ستوره‌دا چه‌سپى مادده‌ى (119) بوو، ئه‌وکات شیعه‌و سوننه گفتوگۆى ئه‌وه‌یان ده‌کرد، ئه‌وه لاى ئه‌وان گرنگ نه‌بوو، به‌ڵام لاى کاک نه‌وشیروان ئه‌مه زۆر گرنگ بوو، ئه‌گه‌ر به‌غدا غه‌درى له‌پارێزگایه‌ک کرد، یان پارێزگایه‌ک له‌پارێزگایه‌کى تر، ئه‌و مافه هه‌بێت و داواى به‌هه‌رێم بوون و جیابوونه‌وه بکات. کاک نه‌وشیروان به‌ڵێنێکى دابوو به‌تیمه‌که‌ى که بانگه‌شه‌ى بۆ نه‌کات و کارى بۆ نه‌کات، هه‌رچه‌نده ئه‌وکاته هه‌ڵایه‌کى راگه‌یاندنى دژى راگه‌یه‌ندرا که‌ده‌یه‌وێت سلێمانى جیابکاته‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وکاته نه بانگه‌شه‌ى بۆ کردبوو نه هیچ کاریشى بۆ کردبوو، به‌ڵام له‌م کۆتاییانه‌دا که‌گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی خه‌باتى په‌رله‌مانى له‌هه‌رێمى کوردستاندا که‌وته ژێر پرسیاره‌وه په‌رله‌مان داخرا، زۆر به‌جدیی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ى هێنایه‌وه به‌رباس و خواس و پرۆژه‌شى بۆ نووسى، زۆرکه‌س له‌و براده‌رانه‌ى که‌هاوڕێى کاک نه‌وشیروان بوون و له‌دانیشتنه‌کانیدا، ئه‌و ماوه‌یه گفتوگۆیان کردووه هه‌موویان لێیان بیستووه پرسیارى له‌زۆرینه‌ش کردووه له‌سه‌ر هه‌رێمى سلێمانى،هه‌تا له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا که‌سه‌رکردایه‌تى هاوبه‌ش دانرا زۆر باس و خواسى له‌سه‌رکرا، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ى گفتوگۆى له‌سه‌رکرد ته‌مه‌ن رێگه‌ى نه‌دا کارى زیاترى له‌سه‌ربکات و داوا له‌خه‌ڵک بکات، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌وه‌ى به‌چاره‌سه‌ر زانیوه. نه‌ک ته‌نها کاک نه‌وشیراوان، هه‌تا سیاسییه‌کانى تریش له‌ناو یه‌کێتى و هه‌ندێکى ناو پارتیش ئه‌مه‌یان به‌دواچاره‌سه‌ر زانیوه، ئێمه پێمان وایه گه‌یشتوینه‌ته بنبه‌ست له‌گه‌ڵ حوکمداریه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و ناعه‌داله‌تى و گه‌نده‌ڵیه‌ى که رۆژانه ده‌کرێت و ده‌یبیستین و به‌رده‌وامیش زیاد ده‌کات، بۆ کۆتاییهێنان به‌هه‌موو ئه‌مانه، ئه‌مه باشترین پرۆژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى لاى که‌مى ئاینده‌ى منداڵه‌کانمان مسۆگه‌ربکه‌ین.
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى تۆڕى هاوکارى کۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که‌کۆمه‌ک و هاوکارییان له‌هاوڵاتیانى ئه‌وروپاو هه‌رێمى کوردستان کۆکردووه‌ته‌وه‌و دابه‌شیان کردووه به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژاره‌کاندا. رێبوار عارف، وته‌بێژى تۆڕى هاوکارى کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ده‌ڵێت:»هاوکارى خه‌ڵکى هه‌ژارمان له‌سه‌ره‌تاى هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆناوه کردووه‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامین». هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:» پێداویستى پزیشکیمان له‌به‌رده‌رکى سه‌را دابه‌شکردووه له‌ماسک و ده‌ستکێش، به‌ڵام ئاسایش رێگه‌یان پێنه‌داوین». هاوڵاتى: تۆڕى هاوکارى کۆمه‌ڵایه‌تى که‌ى پێکتان هێناوه‌و ئامانجتان چى بووه؟ رێبوار عارف: تۆرى هاوکارى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌هه‌ناوى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆناوه له‌وڵاتانى ئه‌وروپا دروستبوو، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ى کاره‌کانمان روو به‌هه‌رێمى کوردستان کرد، بۆیه له‌سێ بۆ چوار مانگى رابردوودا ئێمه به‌کرده‌وه له‌کوردستاندا ده‌ستبه‌کاربووین. ئامانجى هه‌وڵێکه تۆڕه‌کانى ئێمه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه‌ى که‌وتووەته کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌هۆى مه‌ترسییه‌کانى ڤایرۆسى کۆرۆناو کاریگه‌رییه‌کانیه‌وه، که له‌ڕێگه‌ى گیانى هاوکارى و هه‌ره‌وه‌زییه‌وه ده‌مانه‌وێت هیوایه‌ک بۆ ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژارو نه‌داره بگه‌ڕێنینه‌وه تائیراده‌ى ئینسانى خۆیان به‌گه‌ر بخه‌ین بۆ بنیادنانه‌وه‌ى ژیان و تێپه‌ڕاندنى بارگرانى و سه‌ختییه‌کانى ئه‌م رۆژانه. هاوڵاتى: چ کۆمه‌ک و هاوکارییه‌کتان ئه‌نجامداوه؟ رێبوار عارف: دابه‌شکردنى به‌سته‌ى خواردن بۆ نزیک به‌هه‌زار خێزان له‌گه‌ڵ دابه‌شکردنى جلوبه‌رگ به‌هه‌مان رێژه، که له‌ئاستى وه‌ڵامدانه‌وه به‌هه‌ندێ له‌پێداویستییە سه‌ره‌تاییه‌کانى ژیانى رۆژانه‌یان بووه بۆ ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک. هه‌روه‌ها دابه‌شکردنى ده‌ستکێش و ده‌مامک و کڕینى چه‌ند عه‌ره‌بانه‌یه‌ک بۆ که‌سانى خاوه‌ن پیداویستی تایبه‌ت، هه‌ندێ ئامێرى وه‌ک (سه‌لاجه، موبه‌ڕیده)و دابینکردنى ده‌رمان بۆ ده‌یان نه‌خۆش. هاوکات دابینکردنى پشکنینى خۆبه‌خشانه‌و ئه‌شیعه‌و خه‌رجى ده‌رمان بۆ ده‌یان که‌س به‌نیوه نرخ. هاوڵاتى: رێگرى له‌کاره‌کانتان کراوه له‌هه‌رێمى کوردستاندا؟ رێبوار عارف: حاڵه‌تى به‌و شێوه‌یە ته‌نیا جارێک بوو، ئه‌ویش دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر تیمێک له‌تۆڕه‌کانى سلێمانى له‌سه‌راى ئازادى له‌کاتێکدا که‌خه‌ریکى بڵاوکردنه‌وه‌ى ده‌مامک و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بوون، ئاسایش رێگرییان لێکردبوون، هه‌موو رێنماییه ته‌ندروستیه‌کانیشیان له‌هه‌ڵسوڕاوانى تۆڕه‌که‌مان سه‌ندووه‌و له‌مه‌ش ناشیرینتر ئه‌وه بووه که‌وتوویانە ئه‌م کارانه رێپێدراو نیه، چونکه ده‌زانین ئه‌م کارانه ده‌ستى له‌پشته، یانى تۆ ده‌مامک و رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى بڵاوبکه‌یته‌وه پێت بڵێن ده‌ستێک له‌پشت ئه‌و کاره‌وه هه‌یه. هاوڵاتى: بۆچى مۆڵه‌تیان له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان وه‌رنه‌گرتووه تا رێگریتان لێنه‌که‌ن؟ رێبوار عارف: به‌ڕاستى ئێمه له‌و جۆره رێکخراوانه‌ى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى نین تا بیر له‌بوون و نه‌بوونى مۆڵه‌تى رێکخراوه‌یى بکه‌ینه‌وه، ئێمه کاره‌کانمان کۆمه‌ک و هاوکارى کۆمه‌ڵایه‌تیه‌و دابینکردن و دابه‌شکردنى ئه‌و پیداویستیانه‌یه که‌پیشتر باسمان کرد، بڕواناکه‌م ده‌سه‌ڵات که خۆى ئاماده نیه وه‌ڵامى پێداویستییه‌کانى ئه‌و خه‌ڵکه بداته‌وه و ئێستا به‌هانه‌ى مۆڵه‌تپێدان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ى ده‌مامک و رێنمایى ته‌ندروستى پێویست بێت. هاوڵاتى: په‌یوه‌ندیتان به‌ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه هه‌یه؟ رێبوار عارف: ئێمه له‌ڕاستیدا هێشتا له‌سه‌ره‌تاى کارداین، دڵنیام له‌داهاتوودا بۆ گه‌لیک کار ده‌بێت روو له‌ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى که له‌م ده‌وره‌دا بۆ ئێمه ئه‌وله‌ویه‌تى هه‌بووه خۆبنیادنان و مه‌حکه‌م بوونمانه له‌کوردستان له‌ڕێگه‌ى دروستکردنى تۆڕه‌کانمانه‌وه‌و له‌ئاینده‌یه‌کى نزیکدا گرنگییه‌کى زۆر زیاتر ده‌ده‌ین به‌په‌یوه‌ندیکردن به‌ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. هاوڵاتى: ئایا دواى ته‌واوبوونى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئێوه کارتان ته‌واو ده‌بێت؟ رێبوار عارف: ئه‌م تۆڕانه له‌جه‌رگه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆناو کاریگه‌رییه‌کانیدا دروستبووه، به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین کاریگه‌رییه‌کانى ئه‌م ڤایرۆسه له‌سه‌ر کۆى ژیانى ئابورى و کۆمه‌ڵایه‌تى له‌ئاستێکى فراواندا داناوه. به‌ده‌ر له‌وه‌ى که له‌هه‌وڵدابووین هه‌نگاویک بنێین بۆ دابینکردنى پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانى ژیانى ئه‌و خێزانانه‌ى که‌ده‌ستمان پێیان گه‌یشتووه، هاوکات گرنگیشمان داوه به‌که‌رتى ته‌ندروستى و ژینگه‌و ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تی. هاوڵاتى: پلانى کارکردنى داهاتووتان چیه؟ رێبوار عارف: جیاواز له‌درێژه‌پێدان و فراوانکردنه‌وه‌ى ئه‌و کارانه‌ى که تائێستا کردوومانه، هاوکات کار له‌سه‌ر بارى ته‌ندروستى خه‌ڵکى کوردستان ده‌که‌ین که‌پێمانوایه یه‌کێک له‌گرنگترین و گه‌وره‌ترین کێشه‌کانى ژیانى خه‌ڵکى ئه‌م وڵاته‌یه‌و سه‌دان هه‌زار که‌س ده‌ناڵێنن به‌ده‌ستیه‌وه. بۆیه ئه‌وه‌ى که له‌ئیستادا کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ین دروستکردنى تۆڕێکى کۆمه‌ڵایه‌تى ته‌ندروستییه که خۆشحاڵانه تائێستا زیاتر له (20) دکتۆرو که‌سانى تایبه‌ت به‌م که‌رته ئاماده‌ى کارکردن و په‌یوه‌ستبوونیان به‌م تۆڕه‌وه ده‌ربڕیوه. هاوڵاتى: هاوکارییه‌کانتان له‌ئه‌وروپا کۆکردووه‌ته‌وه؟ رێبوار عارف: ئێمه له‌دوو ئاستدا کۆمه‌ک و هاوکاریمان به‌ده‌ستهێناوه، یه‌که‌م له‌ڕێگه‌ى تۆڕه‌کانمانه‌وه له‌هه‌نده‌ران له‌پله‌ى یه‌که‌مدا کۆمه‌کى دارایى بووه‌و که‌سانێکى ئاسایى له‌گیرفان و ئیمکانیاتى خۆیان گرتووه‌ته‌وه‌و یارمه‌تى تۆڕه‌کانیان کردووه‌و هاوکات نزیک به‌تۆنێک جلوبه‌رگمان کۆکردووه‌ته‌وه‌و ناردومانه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان و به‌شێکیش هه‌ر له‌وى دابین کراوه، زۆربه‌ى زۆرى جلوبه‌رگه‌کان له‌ئه‌ڵمانیاو هۆڵندا نێردراونه‌ته‌وه. به‌شێکى تریش ئه‌وه‌یه که له‌کوردستان له‌ڕێگه‌ى که‌سانى ئاساییه‌وه کۆمه‌ک کۆکراوه‌ته‌وه، ده‌یان و سه‌دان که‌س له‌گیرفانى خۆیان گرتووه‌ته‌وه، هه‌ندێ پێداویستى سه‌ره‌تایى پێ دابینکراوه وه‌ک به‌سته‌ى خواردن، جلوبه‌رگ، ده‌مامک، ده‌رمان. هاوڵاتى: له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک پۆلێنى خه‌ڵکى هه‌ژارتان کردووه؟ رێبوار عارف: ئه‌ندامانى تۆڕه‌کانمان که‌سانێکیان که‌خۆیان له‌نێو ئه‌و خه‌ڵکه‌دا ده‌ژین و به‌وردى ئاگادارى برسییه‌تى و هه‌ژارى ئه‌و خه‌ڵکانه‌ن که‌ده‌کرێت هاوکارییان بکه‌ین. کۆمه‌که‌کانى ئێمه ته‌نها بۆ و ئه‌و خێزان که‌سانه ده‌بێت که برسیه‌تى ته‌نگى به‌ژیانیان هه‌ڵچنیوه، که به‌داخه‌وه به‌هه‌ندێکیان ناگه‌ین و هه‌ژارى و نه‌دارى وایانلێده‌کات که‌بیر له‌خۆکوشتن بکه‌نه‌وه‌و رۆژانه‌ش گۆێبیستى هه‌واڵى مه‌رگیانین! بۆیه ئێمه کۆمه‌که‌کان به‌که‌سانێک ده‌ده‌ین که له‌م بارودۆخه‌دا بێکارى و هه‌ژارى مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانیان دروستکردووه. هاوڵاتى: هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵ پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نه‌کانه‌وه هه‌یه بۆ گه‌یاندنى هاوکارییه‌کان؟ رێبوار عارف: نه‌خێر ئێمه سه‌ربه‌خۆ کارده‌که‌ین و هیچ جۆره به‌رنامه‌و پرۆژه‌و کارێکمان له‌گه‌ڵ پاریزگارو ئەنجومەنەکاندا نیه، هه‌رچه‌ند له راستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه له‌ئه‌ستۆ بگرن و بیانه‌وێت هاوکارى ئه‌و خه‌ڵکه بکه‌ن، ئێمه به‌ئه‌رک و هه‌ڵوێستێکى باشى ده‌زانین و ئه‌وه‌ى که‌تائێستا به‌و کاره هه‌ڵنه‌ستاون ئه‌وه نیشانه‌ى ته‌واوکردنى هه‌مان هه‌ڵوێستى نابه‌رپرسانه‌ى ده‌سه‌ڵاته سه‌باره‌ت به‌ژیان و چاره‌نووسى ئه‌و خه‌ڵکه.
سازدانی: ماردین نورەدین ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەبەرئەوەی سوتەمەنی پێویست نیە ناتوانن هەموو یەکەکانی کارەبای هەرێم کارپێبکەن، بەوهۆیەشەوە نزیکەی دوو هەزار مێگاوات یەکەی کارەبایان وەستاوە. ئومێد ئەحمەد لەم چاوپێکەوتنەی هاوڵاتى دا باس لەکارەکانی وەزارەتی کارەباو پیدانی کاتژمیرەکانی کارەبا دەکات، لەگەڵ چەند هەنگاویک کەگرتویانەتە بەر. یەکێک لەو هەنگاوانەی کەباسی دەکات گۆڕینی بەکارهێنانی گازوایلە بۆ غازی سروشتی، کە ئەمە خەرجی لەسەر وەزارەتی کارەبا کەمکردۆتەوە. وتیشی: «خەرجیەکانی گازوایل دەگاتە پێنج بۆ حەوت ئەوەندەی گازی سروشتی، ئەمە لەکاتێکدا غاز کەمتر ژینگە پیسدەکات و کەمتر کار لەتەمەنی یەکەکانیش دەکات». هاوڵاتى: چاکسازییەکانی وەزارەتی کارەبا کەی دەستیپێکردووەو گەیشتۆتە چ قۆناغێک؟ ئومێد ئەحمەد: وەزارەتی کارەباش وەک یەکێ لەوەزارەتە گرنگەکانی حکومەتی هەرێم دەستیکردووە بەجێبەجێکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی، لەسەر ئاستی کارگێڕی پێداچوونەوەی لایەنی خزمەت، لایەنی راژە، لایەنی پلەو ئیمتیازاتی دارایی و کارگێڕی کەدراوە بەکارمەندەکان هەموو ئەوانە پێداچوونەوەی بۆ کراوەتەوە، فەرمانگە بەفەرمانگە خەریکن و لەسەروبەندی کۆتاییەکەیدان کەهەمووی بەرزدەکرێتەوە بۆ وەزارەت، وەزارەت بەدەوری خۆی دەیدا بەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەک لایەنی هەیکەلی وەزارەتەکان تواناکان لەسەر ئاستی کەشوهەوای لەبار لەکاتی لەبار بەپێی پسپۆڕی و بەپێی شەهادە، ئەوانە هەمووی پێداچوونەوەی بۆ کراوەتەوەو دەکرێتەوە بە بەردوەوامی هەتا دەگاتە قۆناغی کۆتایی. لەسەر ئاستی تەکنیکیش وەک گۆڕینی سیستمی کارپێکردنی یەکەکان لەگازوایلەوە کەخەرجیەکی زۆری ویستووە، بۆ غازی سروشتی، بەهەماهەنگی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی، بۆ ئەوەی بتوانین چاکسازیی لەخەرجییەکان و باشترکردنی رەوشی تەکنیکی و دارایی وەزارەت بکەین، دوای ئەو هەنگاوانە رەنگدانەوەیەکی پۆزەتیڤی دەبێت لەسەر بەڕێوەچوونی ئیشەکان، وەزارەتەکانی تریش خەریکن، ئەمە قۆناغێکی باش حکومەت دەباتە پێشەوە کەکۆمەڵێک لەلایەنی گەندەڵی لەبابەتی زیادە خەرجی و بابەتی چاککردنی بەڕێوەبردن کەخزمەتگوزارییەکانی پێ دەچێتە پێشەوە، هەموو ئەمانە ئێستا ئێمە لەوەزارەت خەریکین و هیوادارین بەپاڵپشتی هەموو لایەک بگەینە ئەنجامێکی باش. هاوڵاتى: بەهۆی ئەو هەنگاوانەوە چەند مێگاوات کارەبا زیادیکردووە؟ ئومێد ئەحمەد: بەدڵنیایی لەلایەنە تەکنیکیەکە کەئەوە لایەنێکی دیاری ئەو پڕۆسەیەیە کە باسمکرد، ئێمە لەماوەی رابردوو سەرەڕای قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەوەستاوین، نەک هەر پارێزگاریمان کردووە لەتوانای بەرهەم و تۆڕەکەو خزمەتگوزارییەکانی کارەبا لەو کاتەدا، بەڵکو بەرەوپێشەوە بردوومانە، لەپڕۆسەیەکی کەموێنەدا توانیومانە بەفرۆکەیەکی تایبەت لەکۆریاوە تیمی کۆرییەکان بێنین بۆ بەگەڕخستنەوەی وێستگەی خەباتی هەڵمی بەتوانای (300) مێگاوات، ئێستا لەکاردایە، هەروەها لەپیلانی پێش هاویندا لەگەڵ داناغاز تەنسیقمان کرد بۆ زیادکردنی بەرهەمی غاز کەتوانیمان بەو هۆیـەوە (200-250) مێگاوات کارەبا زیادبکەین، لەگەڵ وێستگەی کۆرمۆرو کێڵگەی خورمەڵە هەمان کارمان کرد کەتوانیمان لەوێش بەنزیکی (200-250) مێگاوات زیاد بکەین، هەموو ئەمانە لەگەڵ ئەو چاکسازییانە، لەگەڵ ئەو پارەیەی کەحکومەت خەرجی کرد بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان، هەرچی زووە ئیشوکاری چاکسازیی لەیەکەکاندا کراو بەسوپاسەوە ئەو پارەیە دابین‌کراو خۆشحاڵانە دەرەنجامی هەبوو، کەئەمە هەمووی کردیە نزیکی (850) مێگاوات. توانای بەرهەم لەهەرێمی کوردستان زیادیکرد، کە لەماوەیەکی زۆر باش‌دا ئەگەر بەراوردی بکەین لەگەڵ قەیرانەکاندا، توانیمان بەو هۆیەوە کاتەکانی پێدانی کارەبا لەدوو سەخترین کاتەکانی مانگی گەرمای ساڵەکەدا کە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی پاریشدا زیاد بکەین. هاوڵاتى: زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا بەهۆی چاکسازییەوە بووە یان زیادکردنی ژمارەی وێستگەکان؟ ئومێد ئەحمەد: گۆڕینی گازوایل بۆ گازی سروشتی ئەوە بۆ خۆی چاکسازییە، پڕۆسێسە و پلانە، ئەوە ریفۆرمێکی گەورەیە لەنێو بەڕێوەبردنی ئیدارەی وزەدا، ئەگەر هەمان ئەو یەکانەی مێگاواتەکە ئێستا کاری پێدەکەیت بەگازوایل کاری پێبکەیت خەرجییەکانی دەگاتە پێنج ئەوەندە بۆ حەوت ئەوەندە، ئەمە لەکاتێکدا غاز کەمتر ژینگە پیس دەکات و کەمتر کار لەتەمەنی یەکەکان دەکات. هاوڵاتى: لەکاتێکدا هەر باسی پێدانی 20-21 کاتژمێر کارەبا دەکرێت ئایا لەپلاندا هەیە موەلیدەی ئەهلی بەتەواوی نەمێنێت؟ ئومێد ئەحمەد: دیدی وەزارەت خۆی ئەوەیە ئێمە شتێکمان هەیە لەوەزارەت پێی دەوترێ ماستەرپلان، ئەگەر سەیری بکەین قۆناغەکانی ئەوەندە جوان دیارە رەنگە کەسێکی تەکنیکی زیاتر تێبگات، پڕۆژە دوو شتی پێویستە پارەو کات، ئەگەر پارەکە هەبێت و کاتەکەت لەبەردەست بێت، کەواتە ئێمە لەساڵێکدا دەتوانین ئەم دەست بەم قۆناغە بکەین لەساڵی داهاتوو، هەمیشە ئامانجێک هەیە لەوەزارەتی کارەبا پێی دەڵێن کارەبای (24) کاتژمێری و کارەبای یەدەگ، ئێمە لەڕووی ژێرخانی بەرهەمەوە نزیکی شەش هەزارو (٧٠٠) مێگاوات بەرهەممان هەیە، بەڵام کەسوتەمەنیەکە بەداخەوە لەگەڵیدا بەهاوشان نەهاتووە، ئەوە ئەوەیە کە لەو دوانەدا بگەیتە ئەو بەرهەمە، لەکاتێکدا کەقەیران هاتووەو گرفت دروست بووە کەوایکردووە پڕۆژەکانمان رابوەستێت لەوێستگەکانی گۆڕین، هێڵەکانی گواستنەوە، ئیشوکاری چاکسازیی، نەبوونی سوتەمەنی دروستدەکات و رامان دەوەستێنێت، لەدواجاردا ئێمە رانەوەستاوین بەپێی ئەو ئیمکانیەتەی کەهەیەو توانا ئەقڵیەکانی وەزارەتی کارەباو توانا مرۆییەکانی و خەمخۆری و دڵسۆزی و جوامێری ستافەکە کەبابەکەیان بردووە بەڕێوەو کارمەندانی چاکسازیی و ئێشکگری وێستگەکان، هەموو ئەمانە بەدەستێک خزمەتگوزاریەکەمان پێشکەش کردووە ئەوەی کەهەبووە، ئەوەی تریش بەدەستێکی تر بیرمان کردووەتەوە کەئەمە زیادبکەین، بۆیە وەزارەتی کارەبا ئامانجەکەی پێدانی کارەبای (24) کاتژمێرییە، کە کارەبا بوو بە (24) کاتژمێر دەتوانین کۆنتڕۆڵی خواست بکەین، ئێمە ئێستا لەناو دەستپێکردنەکەداین، وەزارەت بەسیاسەتە تازەکەی لەکابینەی نۆ بەم ستافەی کەهەیەو بەو توانایەی کەهەیە کار لەسەر زیادکردنی بەرهەم و کۆنترۆڵکردنی خواست و کەمکردنەوەی سەرپپێچیەکان دەکات بۆ بەیەکگەیاندنی خواست و بەرهەم لەخاڵێکدا کاتێک ئەو دووانە بەیەک گەیشتن ئۆتۆماتیکی کارەبا دەبێت بە(٢٤) کاتژمێر. هاوڵاتى: بڕیارە حکومەت لەڕێگەی کەرتی تایبەت کارەبا بدات بەموسڵ ئەم پڕۆژە گەیشتووە بە چی؟ ئەم پڕۆژەیە کار لەکەمکردنەوەی کارەبای ناوخۆی هەرێم ناکات؟ ئومێد ئەحمەد: لەڕابردووشدا ئەم تەنسیق و تەعامولە هەبووە، رۆژگارێک ئێمەش کارەبامان لەوان وەرگرتووە، رۆژگارێکیش هەیە ئێمە کارەبا دەدەین بەوان، ئێمە سەرباری قەیرانەکان ئەمساڵ دۆخی کارەبا بازدانێکی نەوعی بوو توانیمان تواناکانی کارەبا بەرزبکەینەوە و ژێرخانەکەمان شەش هەزارو (٧٠٠)ە، بەڵام لەبەرئەوەی سوتەمەنی پێویست نیە ناتوانین هەمووی ئیش پێبکەین، هەروەها نزیکی (2000) دوو هەزار مێگاوات یەکەمان راوەستاوە، حکومەتی عێراقی لەڕابردوودا ئەوەی کردووە ماوەیەک راوەستا، جارێکی دیکە پێشنیاریان کردەوە وتیان ئەو یەکانەی ئێوە کەڕاوەستاوە سوتەمەنی بۆ دابیندەکەین و کارەباکەی دەبەین، ئێمە لاریمان نەبوو لەمە، تەنیا ئەوە نەبێت کاریگەری نەبێت لەسەر بەرنامەی پێدانی کارەبای هاووڵاتیان و بەهیچ شێوەیەک کاریگەری نەبێت لەسەر تۆڕی کارەبای هەرێم، بەڵکو بەپێچەوانەوە ئەگەر ئێمە مەرجێکمان هەبێت بڵێین دەبێ یەکەیەک لەوێ ئیش بکات و دانەیەک لەوێ، لەپێناوی تۆڕی بەرژەوەندی کارەبای هەرێمە. هاوڵاتى: پێشتر پێشنیازی ئەوە کراوە کارەبا بدرێتە کەرتی تایبەت لەڕووی دابەشکردنەوە؟ ئومێد ئەحمەد: ئەوە شتێکی سروشتی و ئاساییە، رەنگە لەحکومەتی هەرێم یان لەهەرێمی کوردستان وەک سێکتەری کارەبا، رەنگە لەدواوە بین بەبەراورد لەگەڵ دنیا، ژێرخانی کارەبا لای کەرتی تایبەتە، ئێمە تا ئەم دەقەیە بەس وەبەرهێنەرەکان نەبێت کە محەتەی کارەبایان دروستکردووەو کارەبایان لێدەکڕین کەرتی تایبەتەو هیچ شتێکی دیکەمان نییە، بەشداریپێکردنی کەرتی تایبەت سودی زۆرەو لەدنیاشدا پیادە کراوە کەبریتیە لەوەی تۆ لەڕووی توانای دارایی، مرۆیی و ئیداری حوکمەت ئیمکانیەتی نیە ئەمانەی هەبێت، لەدەرەوە دەیهێنێت بەڕێکەوتنێک، بەئەقدێک بەشداری پێدەکات لەبەڕێوەبردنی سیستمەکە لەئیدارەدانی، ئەمە بەکۆمەڵێک مەرجی تایبەتمەند کەئامادەکراوە ئێستا لە کۆتاییەکیدایە کە بەشێوەیەکی وا دارێژراوە زۆرترین قازانجی هاووڵاتی تێدا بێت لەڕووی دارایی، ئاستی خزمەتگوزارییەکان، خێرا بەڕێوەچونی ئیشوکارەکان لەکۆکردنەوەی داهات، لەبەرژەوەندی حکومەت، هەموو ئەمانە لەنێو ئەو دۆکۆمێنتەیشنەدا هەیە. هاوڵاتى: لەکاتێکدا باسی پێوەری زیرەک دەکرێ بۆ پێدانی کارەبای 21 کاتژمێری بۆچی ناوچە هەیە کەکارەبای 16 کاتژمێرە؟ ئومێد ئەحمەد: لەهەرێمی کوردستان یەک ناوچەش نیە نەک بە (١٦) کاتژمێر بەفەرقی یەک کاتژمێر کارەبای کەمتر بێت، مەگەر محاویلەیەک کێشەی هەبێت و سوتابێت مرۆڤیش هەر نەخۆش دەکەوێت و دەچێتە نەخۆشخانە. هاوڵاتى: دابەشکردنی کارەبا لەشارەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر چ بنەمایەکە؟ ئایا جیاوازی لەدابەشکردن هەیە لەنێوان شارەکان؟ ئومێد ئەحمەد: لەماوەی رابردوودا پێدانی کاتەکانی کارەبا هەتا 2015 سەنگی مەحەک بوو، واتا لەزاخۆ ئەگەر (20) کاتژمێر کارەبا هەبووبێت، دەبووایە هەمان کاتژمێر لەهەولێرو سلێمانیش هەبێت، بەڵام لەدواییدا لەساڵی 2016 لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ئەوکات کەبڕوایان وابوو هەر شارێک بەو سەعاتە کارەباییەی کەهەیەتی لەگەڵ شارەکانی تردا یەکسانە، چ رێژەیەکی بەرکەوتووە ئەو رێژەیەی بدەنێ خۆی چاکسازیی دەکات لەنێو سیستەمەکەی خۆیدا و یاریپێکردن و سەرپێچی ناهێڵێت، ونبوون بگێڕێتەوە، کاتەکانی پێدانی کارەبا سەربخات، لەدوای ئەوکاتەوە ئێمە تێستێکمان کرد بۆ هەرێمی کوردستان کەدەرەنجامی تێستەکە سەلماندی هەر شارێک بەم رێژە دیاریکراوە دەبێت کارەبای پێبدرێت، ئەمە تا ئەم دەقەیە ئەمە پیادە دەکرێت، ئەگەرچی ئەوەی ئێمە چەند جارێکی دیکە تێست کراوەتەوە تێستەکە بەعەدالەت وەک خۆی جێبەجێ دەکەین، بەڵام نایشارینەوە لەهەر کاتێکی تردا هەر رێگەیەکی زانستی تر هەبێت لەناوەندە ئەکادیمیەکان، لەزانکۆکان و لەخەڵکی پسپۆڕ هاوکارمان بێت بۆ ئەوەی رێژەی خواستی شارێک دەربێنین بەڕێژەی دانیشتوان، ئێستا بەڕێژەی دانیشتوان جاری واهەیە لەم تێستە ئاماژەی پێنەکراوە، ئەمە چۆن، چونکە شەرت نیە تاکێکی سلێمانی بەقەد تاکێکی هەولێر کارەبا بەکاربهێنێت یان رەنگە تاکێکی دهۆکی کارەبا جیاواز بەکاربهێنێت، ئەمە وەک بەکارهێنانی تاک، بەڵام وەکو دەرهێنانی خواستی شارێک ئێمە بەو رێگا زانستییەی کە هەمانبووە لەوەزارەتی کارەبا بەوپەڕی عەدالەتی و دادپەروەرییەوە جێبەجێمان کردووە، ئەگەر لەداهاتووشدا رێگەیەکی زانستی و ناوەندێکی زانستی هاوکارمان بوو، پێمان بڵێن ئەم رێگە زانستییە هەیە کەخواستی پێدەربهێنێت، ئێمە بەخۆشحاڵییەوە ئەگەر هەموو لایەک رازی بوون پێی جێبەجێی دەکەین.
لاڤین مەحمود سەرۆکی دیوانی وەزارەتی تەندروستی هۆشیاری دەداتە هاوڵاتیان کەهێشتا کۆرۆنا لە «قۆناغێکی مەترسیدایە» و داوادەکات هاووڵاتیان پابەند بن بەڕێنماییەکانەوەو خۆیان بپارێزن. شەش مانگ تێدەپەڕێت بەسەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەهەریمی کوردستان، لەو ماوەیەدا زیاتر لە (1000) کەس گیانیان لەدەستداوەو نزیکەی (29) هەزار توشبووش تۆمارکراون، ئەوەش لەکاتیدایە هێشتا کیرڤی توشبوون لەهەندی ناوچە روو لەهەڵکشانە. بەرپرسانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لەوەی کەئەگەری هەیە ژمارەی مردن بەکۆرۆنا لەپایزدا زیاتربێت و لەئەگەری سەرهەڵدانی شەپۆلی دووەمیش قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەننەوە وەکو مانگەکانی رابردوو. د.خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی لەلێدوانێکیدا بەهاوڵاتى وت «هاتنی وەرزی پایز لەبەرئەوەی وەرزی ئەنفلۆنزایە، ئەنفلۆزای وەرزیی، زیاتر لەوەرزی پایزدا دەستپێدەکات، لەپاش مانگی (١٠)وە، هەر لەلای ئێمە نا لەوڵاتانی تریش ترسیان هەیە کە لەهەمان کاتدا کۆرۆنا کۆنتڕۆل نەبووە و ئەنفلۆنزاش دەستپێبکات ئەگەری هەیە لەیەک کاتدا تووشی هەردوو پەتاکە ببێت، ئەمە وادەکات ژمارەی تووشبوون زیاد ببێت و ئەگەریش هەیە ژمارەی مردنیش زیادبێت». هەروەها وتی «ئەفلۆنزاش خەڵک دەکوژێت، ئەو ژمارە زۆرە وادەکات رێژەی مردن زیادبێت و بارگرانی زیاتر لەسەر نەخۆشخانەکان دروستببێت، ئەوەیە مەترسیەکە، چونکە تائێستا کۆرۆنا کۆتانی نەهاتووەو چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوە». بەپێی دوا ئاماری وەزەراتی تەندروستی هەرێم تاوەکو ئێستا ژمارەی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە لەهەرێمی کوردستان دەستنیشانکراون گەیشتووەتە (28) هەزار و (161) کەس، (17) هەزارو (679) کەسیان چاکبوونەتەوەو هەزارو (49) کەسیان گیانیان لەدەستداوە. سەبارەت بەگیانلەدەستدان د.خالس قادر وتی «هۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدان لەماوەی دوو مانگی رابردوو بەهۆی کۆرۆناوە بووە، تەنانەت ئەوانەشی تووشی کۆرۆنا بوون و نەخۆشی تریان هەیە هۆکاری مردنەکەیان کۆرۆنا بووە نەک نەخۆشییە درێژخایەنەکە». ئاماژەی بەوەشکرد»ئەوانەشی کەدەڵێن لەکۆرۆنا ناترسین ئەوە ناهۆشیارییە، نەزانیە، زۆربەی ئەوانە کە تووش دەبن زۆر دەترسن کاتێک تووشی دەبن لەئەنجامی ترس تووشی دڵتەنگی بوونە، زۆر بەخراپی باری دەوونییان تێکدەچێت، ئێمە وەک وەزارەت زیاتر پشت دەبەستین بەجێبەجێکردنی رێنماییەکان، دەبێت هەموو لایەک هاوکاربین تا نەهێڵین ژمارەکە زۆرتر بێت بۆئەوەی دەرەقەتی بێین و بتوانین لەنەخۆشخانەکان چارەسەری بکەین». ئەگەرچی چەند ڤاکسینێک لەقۆناغی تاقیکردنەوەدان و وڵاتانی جیهان چاویان لەسەر ئەو ڤاکسینانەیە تاکو بەکاریبهێنن دژ بەڤایرۆسەکە بەمەبەستی خۆپارێزی لەتوشبوون. بەڵام هەرێمی کوردستان پەیوەستە بەهەر بڕیارێک عێراق بیدات سەبارەت بەکڕینی ڤاکسینەکان. د.خاڵس وتی «ئێمە ناتوانین بەسەربەخۆ چاودێری ڤاکسینەکان بکەین، رەنگە هەر ئەو وڵاتە ئامادە نەبێت، لەبەرئەوە ڤاکسینەکە کەدروستدەکرێت کەمە، داواکاریی زۆر لەسەرەو بۆ هەموو ڤاکسینەکان شتێکی مەرکەزییە، ئێمە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ لەسەر خەتین، چونکە کڕینی ڤاکسین شتێکی مەرکەزییە لەبەرئەوەی تائێستاش نەسەلمێندراوە ئەو ڤاکسینانە کاریگەرییان هەیە، ئامادەنەکراون بۆ فرۆشتن تاوڵاتانی تر دەستیان پێبگات بیکڕن». سەبارەت بەبەکارهێنانی پلازمای کەسانی توشبوو و بەکارهێنانی وەکو چارەسەر، وتی»رێژەیەکی تەواومان لەبەردەست نیە بۆ ئەوەی بزانین پلازما رێژەی مردنی چەند کەمکردۆتەوە، چونکە تائێستا هیچ توێژینەوەیەکمان لەسەری نەکردووە، بەڵام کاریگەری باشی هەبووە، نەخۆش هەبووە کەپلازمامان پێداوە سودی لێ نەبینیوە، بەڵام هەشبووە سودی هەبووە بۆی، ئەو پلازمایە لەپڕۆتۆکۆڵی چارەسەریماندا هەیە، ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەکە دەبن لەڕێژەی مامناوەند یان توندن، ئەوانە پلازمایان بۆ بەکاردێت». وەزارەتی تەندروستی لەئیستادا بەرنامەی قەدەغەی هاتوچۆی نیە، د.خاڵس وتی «ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین بزانین شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا هەڵدەداتەوە یان نا، ئەگەر سەرهەڵبدات بەچ شێوەیەکە، ئەگەر بەقورسی سەریهەڵدایەوە ئەوە قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنین». لەچەند هەفتەی رابردوودا وەزارەتی تەندروستی نرخی چارەسەرکردنی نەخۆشی کۆرۆنای لەنەخۆشخانە تایبەتەکان راگەیاند کەکاردانەوەیەکی زۆری خەڵکی لێکەوتەوە، چونکە بۆ نرخی هەر شەوێک مانەوە زیاتر لە (500) بۆ هەزارو (500) دۆلارە. ئەو بڕیارەش لەلایەن د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستییەوە بەفەرمانێکی وزاری دەرکرا کەتێیدا باس لەوەدەکات نرخەکان رێکدەخاتەوە لەو نەخۆشخانانەی کە خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بەکۆرۆنا بۆ نەخۆش جێبەجێدەکەن. د.خاڵس وتی « بۆ کۆنتڕۆڵی نرخ ئێمە کۆبوونەوەمان لەگەڵ پەرلەمان کردووەو بریارماندا بەکەمکردنەوەی نرخەکان لە ٥٠%، هەروەها ئەگەر ئێمە لەنەخۆشخانەکانی خۆمان جێگە نەماو ناردمان بۆ نەخۆشخانەی تایبەت؛ دەبێت بەخۆڕایی بێت، هەرکەسێکیش سەرپێچی بکات لەنەخۆشخانەی تایبەت ئێمە ئیجرائاتی لەگەل دەکەین».
سازدانی: ھاوڵاتی عەمید سەر‌حەد قادر، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک رایدەگەیەنێت مەسرور داوای لە مەسرور بارزانی کردووە بەرگریی لێبکەن لەوەی کە لەسەر ریفراندۆم فەرمانی گرتنی هەیە، بەڵام کاتێک ناوبراو لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق قسەی کردووە، شەش جاری تر فەرمانی گرتنی نێردراوە بۆ کەرکوک. عەمید سەر‌حەد قادر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ھاوڵاتی-دا باس لە دۆخی کەرکوک دەکات لەئێستاداو هەروەها باسی هەندێک روودوای سەردەمی ریفراندۆم و 16ی ئۆکتۆبەرو بۆچوونی ئەمەریکییەکان دەکات. عەمید سەر‌حەد نیگەرانە لە دۆخی ئیستای کەرکوک و دەڵێت «ئەوەى ئێستا راکان جبورى مەبەستی بێت دەیکات، هیچ بەرهەڵستییەکیش نیە بەرانبەری ، بەبڕوای من کەرکوک فت». لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەیدا باسی رووبەڕووبوونەوەی دوو لیوای پیشمەرگە دەکات بەرامبەر بە یەکتری لەسەر بیرێک نەوت، کەپێشتر لەلایەن هێزی هاوپەیمانانەوە مەشق و راهێنانیان پێکرابوو. عەمید سەر‌حەد دەڵێت «ئەمریکییەکان سەردانیان کردم و دەیانوت کەدەچینە ئەوێ بێتاقەت دەبین بەس باوێشک دەدەن دەڵێی نەخەوتوون، هەمووی بۆینباخێکی بەستووە هەر لەوەزیرەوە تاخوارەوە هەر خەریکی باوێشکدان و باسی کابینەی پێشوو دەکەن». هەروەها باسی ئەوەدەکات هەندێک لەبەرپرسە سەربازییەکانی کەرکوک گلەییان لەکەسانی ناو ماڵباتی مەسعود بارزانی هەبووە، بەڵام گلەییان لەخۆی نەبووە. ھاوڵاتی: دواى رووداوه‌کانى 16ى ئۆکتۆبه‌رو به‌گشتى تائێستا بارودۆخى شارى که‌رکوک چۆنه؟ سه‌رحه‌د قادر: کورد چه‌ند وه‌ره‌قه‌یه‌کى به‌ده‌سته‌وه‌بوو دواى 16ی ئۆکتۆبه‌ر ده‌یتوانى ئه‌وه‌ى ئێستا له‌که‌رکوکدا هه‌یه سنورێک بۆ ئه‌و زوڵم و ده‌رکردن و چاوسوورکردنه‌وه‌و ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ى بۆ سه‌ر کورد ده‌کرێت رایبگرێت. یه‌کێک له‌وانه ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک بوو کەوه‌ره‌قه‌یه‌ک بوو به‌ده‌ست کوردوه، له‌دواى 16ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه به‌شێکى زۆرى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن که‌رکویان به‌جێهێشت له‌ناو ئه‌وانه‌شدا تورکمان و عه‌ره‌بیشیان تێدابوو چوونه هه‌ولێر، به‌مه‌ش نه‌توانرا پارێزگارێکى کورد بۆ ئه‌و شاره دابنرێت ئه‌ویش کۆمه‌ڵێک هۆکاربوو پارتى ئه‌و شاره‌ى به‌داگیرکراو ده‌زانى و یه‌کێتى له‌وێ ماوه‌ته‌وه هه‌ماهه‌نگى هه‌یه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى عێراقدا، پارتى پێى وابوو ئه‌وان ئه‌و هێزانه‌یان هێناوه‌ته‌وه که‌رکوک و پارتیان له‌وشاره ده‌رکردوه، هه‌ندێک هۆکار هه‌بوو پارتى نه‌یهێشت ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌توانم بڵێم زه‌ربه‌یه‌کى به‌هێزبوو که له‌کورد درا به‌گشتى نه‌ک له‌حزب و لایه‌نێک به‌ته‌نیا، چونکه ئێستا ئێمه باجى ئه‌وه ده‌ده‌ین. ئه‌وه‌ى که‌ئێستا راکان جبورى مه‌به‌ستى بێت ده‌یکات هیچ به‌رهه‌ڵستییه‌کیش نیه به‌رانبه‌رى، خاڵێکى تر قایمقامى مه‌رکه‌زى که‌رکوک و مه‌رکه‌زى دووبزو به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان هه‌رسێکیان پارتى بوون، ئه‌مانه‌ش هه‌ر له‌دواى 16ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه ئه‌و شاره‌یان به‌جێهێشت و راکان به‌بڕیارێکى فه‌رمى ئه‌وانه‌ى لابردووه‌و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاش هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه ئه‌مه دوو خاڵى گرنگ بوو. له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌کانیش به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى ناوخۆ که جێگایه‌کى گرنگ بوو به‌ده‌ست کورده‌وه بوو، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌منى وەته‌نى هه‌ر به‌ده‌ست کورده‌وه بوو، به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگرى جگه له‌ده‌یان پۆستى گه‌وره‌ترو بچووکتر هه‌مووى له‌کورد وه‌رگیرایه‌وه، ئێستا حوکمى عه‌سکه‌رى به‌ڕێوه‌ى ده‌بات کورد هیچ ده‌سه‌ڵاتێکى نییه. تاوه‌کو کوردیش به‌مشێوه‌یه ئه‌م کێشه‌و ململانێیه‌و یه‌کترى ناشیرینکردنه ئه‌وه‌نده‌ى ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه کار ناکرێت که‌رکوک بگه‌ڕێته‌وه کاتێکیش نه‌وت دۆزرایه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ى که‌رکوک ئه‌و دروشمانه‌ى کورد هه‌میشه ده‌یوته‌وه هه‌مووى کاڵبوونه‌وه، بۆیه به‌بڕواى من که‌رکوک فت ئێستاش جارێکى تر ده‌یڵمه‌وه که‌رکوک فت، ئه‌ویش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ململانێیه‌ى ناوخۆمان و سه‌به‌بین بۆ فتکردنى. ھاوڵاتی: پارتى به‌ته‌نها هۆکاره یان یه‌کێتیش؟ سه‌رحه‌د قادر: له2014 که داعش هاته سنورى که‌رکوک پارتى ده‌ستیگرت به‌سه‌ر بیره‌نه‌وته‌کانى باى حه‌سه‌ن و ئاڤاناو ئه‌وانه، یه‌کێتیش بیرەنه‌وته‌کانى باجوان و ئیدریس خه‌باز و ناوچه‌کانى مه‌لا عه‌بدوڵاو ئه‌وانه له‌ژێر دەستی پۆلیسى مه‌رکه‌زیدابوون سه‌ر به یه‌کێتى نیشتیمانى بوون، بۆ باى حه‌سه‌ن و هاڤاناش پۆلیسى هه‌رێمیان بۆ هێنان، ئه‌وه‌ى که بوو بوو، تاوه‌کو ئێستا هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ک له‌وه‌نه‌کراوه له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو ئه‌و هه‌موو نه‌وته فرۆشرا کێ فرۆشتى و داهاته‌که‌ى بۆ کێ بوو درا به‌چى، چى بۆ که‌رکوک پێکرا، ئه‌مه خاڵێکى زۆر گرنگه. هه‌رچه‌نده هه‌ردوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که سودمه‌ندبوون له‌نه‌وته‌که، به‌ڵام پێش ریفراندۆم چه‌ند جارێک هێزى پێشمه‌رگه به‌رانبه‌ر یه‌ک ده‌جوڵێنران له‌سه‌ر بیره نه‌وتێک به‌تایبه‌تى لیواى یه‌ک و دووى پێشمه‌رگه که دوو لیوا بوون له‌لایه‌ن هێزى هاوپه‌یمانانه‌وه مه‌شق و راهێنانیان پێکرابوو، پڕچه‌ک و کارامه‌بوون، ئه‌وه‌ى پێویست بوو بۆیان کرا، ئه‌مریکییه‌کان سه‌یریان کرد ئه‌م دوو لیوایە له‌سه‌ر چه‌ند بیره نه‌وتێک لێک جیاده‌بوونه‌وه ئامرو جێگرى لیواکه به‌رانبه‌رى یه‌ک ده‌وه‌ستانه‌وه، ئه‌مانه هه‌مووى کێشه‌و گرفت بوون. جگه له‌وانه‌ش له‌ماوه‌ى چوار ساڵ له‌و شاره‌دا بوو دکتۆر که‌مال که‌رکوکى و پێش ئه‌ویش ئه‌نوه‌رى حاجى عوسمان سه‌رپه‌رشتیارى میحوه‌رى دوبز بوون، هه‌وڵى دنیایان دا له‌گه‌ڵ دکتۆر نه‌جمه‌دیندا که ئه‌ندامێکى ئه‌و میحوه‌ره‌ى ئه‌وان ببێت به‌ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئه‌منى، چۆن له‌میحوه‌ره‌کانى تر لاى وه‌ستا ره‌سوڵ و ئه‌وان ئه‌ندام بوون هى میحوه‌رى ئه‌وانیش ئه‌ندامببێ، به‌ڵام دکتۆر نه‌جمه‌دین ره‌زامه‌ندنى نه‌نواند، یانى منافه‌سه‌که‌یان شاراوه نه‌بوو، به‌ده‌یان نمونه‌ى تر‌ى له بابه‌تانه هه‌یه، ئێمه‌ى کورد له‌و شاره‌دا ئه‌وه‌نه‌ى مه‌شغوڵى به‌ده‌ستهێنانى پۆست و پله گرنگه‌کان و مل شکاندنى یه‌کترى بووین ئه‌وه‌نده‌مان کوردایه‌تى نه‌کرد، بۆیه ئه‌بێت کورد چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌بکات رووداوێک بێته‌وه پێشه‌وه وه‌کو راپه‌ڕینه‌که چۆن به‌ماوه‌یه‌کى که‌م کورد باڵاده‌ست بوو یان ساڵى 2003 که‌کورد چووه‌وه ئه‌وێ. ھاوڵاتی: قسه‌یه‌ک هه‌بوو ده‌وترا که‌رکوک له‌به‌رئه‌وه‌ى لایه‌نگرانى یه‌کێتى زۆر تیایه پارتى ویستى وای لێبکات بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌نگى هێزو پارێزگاکان رابگرێ؟ سه‌رحه‌د قادر: ئه‌گه‌ر سه‌یربکه‌یت یه‌کێتى له‌ده‌شتى موسڵ و نه‌ینه‌وادا هیچ پۆستێکى ئه‌وتۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارتى له‌که‌رکوک ئه‌وه‌نده‌ى یه‌کێتى پۆست و پله‌یان به‌ده‌سته‌وه نه‌بووبێ هیچى واى فه‌رق نه‌بووه له‌ڕووى ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و مه‌ده‌نییه‌کانه‌وه، له‌هه‌موو جومگه‌کاندا پارتیش هێزى هه‌بووه‌و ده‌ورى هه‌بووه، زۆرجار ئه‌و قسه‌یه ده‌کرێت به‌ڵام که‌که‌رکوک ئازادکرا کاک مه‌سعود خۆى هاته ئه‌وێ و هه‌موو به‌رپرسه سه‌ربازییه‌کان له‌گه‌ڵیدا کۆبووینه‌وه وتى ئه‌وه من کاک محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمودم هێناوه‌و نوێنه‌رى من ده‌بێت له‌م شاره‌داو ئه‌گه‌ر فیشه‌کێکیش ته‌قى من ئاماده‌م بێم، دووه‌م ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شۆڕشى ئه‌یلول ئه‌وکاته‌ى حکومه‌تى مه‌رکه‌زى دای به‌کورد له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى که‌رکوک، ئێستا ئه‌م حکومه‌ته ئاماده‌نیه ئه‌وه‌نده‌مان بداتێ، ئه‌وکاته مه‌لا مسته‌فاى به‌رزانى به‌ڕه‌حمه‌ت بێ خۆشى و شۆڕشه‌که‌شى کرد به‌قوربانى، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک کێشه‌ى تر که‌دروستبووه بۆ نموونه که دکتۆر نه‌جمه‌دین هاته که‌رکوک ئه‌وه‌نده‌ى پارتى دژایه‌تى ده‌کرد، ئێستا کۆمه‌ڵێک مه‌له‌فى بۆکراوەته‌وه‌و له‌به‌غدا شکاتى لێکراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى نه‌زاهه، سه‌رۆکه‌که‌ى پارتى بوو حاکم شوان بوو، چه‌ند کێشه‌یه‌کى له‌ناو ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک بۆ دروستکرا مه‌سئولى پرۆژه‌کانى که‌رکوک دڵشاد پیرۆت بووه پارتى بوو، له‌شه‌ڕو ململانێیه‌کى زۆر خراپدابوون، هه‌تا دکتۆریش له‌کۆنگره رۆژنامه‌نووسیه‌کانیدا درێغى نه‌کردووه به‌رانبه‌ر پارتى. بۆیه کاتێک بارودۆخه‌که به‌شێوه‌یه‌کى دیکه گۆڕاو دکتۆر نه‌جمه‌دین له‌پارتى نزیک بووه‌وه، ئه‌مجاره یه‌کێتى که‌وته لێخوێندنى، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کێشه‌و ململانێیه‌ى نێوانیان، پارتى ده‌ورى خۆى هه‌بووه له‌که‌رکوک شه‌هیدو بریندارى هه‌یه، به‌ڵام کاک مه‌سعود بۆ نه‌هاته که‌رکوک نازانم بۆچى نه‌هات. ھاوڵاتی: کاک مه‌سعود وتى ته‌قه بکرێ دێمه که‌رکوک ئایا هیچ کات پرسیارى ئه‌وه‌ت لێکردووه بۆچى نه‌هات؟ سه‌رحه‌د قادر: له‌دواى 16ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه یه‌کجار ئه‌وم بینیوه ئه‌ویش له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کى فراواندابوو، من ئه‌و پرسیاره‌م لێنه‌کردووه‌ته‌وه‌و که‌سیشم نه‌بینى ئه‌و پرسیاره بکات، به‌ڵام ئه‌و قسه‌یه‌ى ئه‌و کردى زۆرینه‌ى به‌رپرسه ئه‌منیه‌کانى شارى که‌رکوک له‌وێ بوون، چه‌ند جارێکى دیکه‌ش له‌کۆبوونه‌وه‌کانى میحوه‌رو سه‌ربازییه‌کان کاک مه‌سعود وتوویه‌تى ئێمه که‌رکوک ده‌پارێزین به‌خوێن بێت به‌هه‌رچى بێ، چه‌ند جارێکى تر دکتۆر نه‌جمه‌دین فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانى ده‌برد بۆ سه‌ره‌وه‌و کاک مه‌سعود هاوکارى ده‌کردن و هه‌ردوو ئاسایشه‌که کاک مه‌سعود ده‌عمى چه‌ک و پاره‌ى ئه‌وان و میحوه‌ره‌کانیشى کرد. به‌ڵام له‌دواییدا له‌سه‌ر ریفراندۆم کۆمه‌ڵێک کێشه‌و گرفت دروست بوو له‌دواى هاتنه‌وه‌ى خوالێخۆشبوو مام جه‌لال و کۆبوونه‌وه‌که‌ى دوکان کرا ئه‌مانه دروستبوو، من ئاگادارنیم له‌ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌و کۆبوونه‌وکانى دواییشدا چی بووه چی روویداوه من نازانم. نموونه‌یه‌کت بۆ ده‌هێنمه‌وه پێش ریفراندۆم فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کان له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بووین ئه‌و کاته‌بوو که‌مه‌سه‌له‌ى سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى کاک مه‌سعود تازه‌بکرێته‌وه یان نا، مامه غه‌فه له‌وێ بوو وتى کاک مه‌سعود ئێوه بۆ له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا رێکناکه‌ون ده‌ستبخه‌نە ده‌ستى یه‌که‌وه، کاک مه‌سعودیش وتى ئێمه رێکین، ئه‌ویش وتى ئه‌و رێکییه نا به‌ڵکو رێکییه‌کى ته‌واو که له‌گه‌ڵ یه‌کێتى کێشه‌و گرفتتان نه‌بێت هه‌موو کێشه‌کانى دیکه‌ش کۆتایی دێ. ئه‌مه بۆ مێژوو ده‌یڵێم کاک مه‌سعود له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سه‌ربازییه‌کانى که‌رکوک زۆر باش بووه‌و ئه‌وانیش هیچ رۆژێ گوێم لێنه‌بووه به‌وشه‌یه‌ک باسى ئه‌و بکه‌ن، به‌ڵام گله‌ییان له‌که‌سانى خوار ئه‌وه هه‌بووه ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه گله‌یی کرابێ له‌که‌سانێکى ناو خانه‌واده‌ى کاک مه‌سعود. ھاوڵاتی: نەوتی کەرکوک بۆ کێ بوو؟ سه‌رحه‌د قادر: ئێمه نه‌وتمان پاراست، خۆمان کرده قوربانى و ته‌زحیه‌ماندا له‌پێناو پاراستنى نه‌وتى که‌رکوکدا، به‌ڵام نه‌وته‌که خه‌ڵکى تر خواردى، ده‌وڵەمه‌نترین شاره له‌ڕووى نه‌وته‌وه، به‌ڵام سه‌یرى خه‌ڵکه‌که‌ى بکه هه‌ژارترین که‌سن، بۆچى خه‌ڵکى که‌رکوک ئێستا بڵێن دڵخۆشین که هێزه کوردییه‌کان نابینین. ھاوڵاتی: به‌رهه‌م ساڵح باسیکردووه که پرۆژه‌یه‌کى بۆ کەرکوک هه‌یه هه‌رچه‌نده وردەکارى نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، پێتان وایە سەرۆک کۆمار چی پێدەکرێت؟. سه‌رحه‌د قادر: بارودۆخى که‌رکوک ئاڵۆزه وه‌ک هیچ پارێزگایه‌کى تر نییه که ته‌نها یه‌ک مه‌زهه‌ب یان یه‌ک نه‌ته‌وه‌ى تیابێ یان یه‌ک لایه‌نى تیابێ قسه‌ى له‌گه‌ڵدا بکه‌یت، هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک بۆ که‌رکوک هه‌بێ به‌بێ ئێران و تورکیا ناکرێ که‌وه‌زعى که‌رکوکیش تائێستا ماوه‌ته‌وه له‌نێوان پارتى و یه‌کێتیدا سه‌د له‌سه‌د ئه‌وه ده‌ستى ئێران و تورکیاى تیایه که‌رکوک به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه، له‌ساڵى 2003 که چووینه‌وه ئه‌و شاره بۆ ماوه‌ى چوار ساڵێک هێزى هاوپه‌یمانان و ئێمه‌ى پۆلیس پاراستمان، دواى ئه‌وه سوپاى عێراقى له‌فه‌وجێکه‌وه دروستکراو بوو به لیواو بوو به فیرقه، دواى ئه‌وه پێشمه‌رگه هاتووه، ئێستاش خه‌ریکه چوار ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌دا تێپه‌ڕده‌بێ که هاتن، که‌رکوک به‌نیسبه‌ت ئه‌مریکاو به‌ریتانیاو هێزه زلهێزه‌کانه‌وه شوێنێکه هه‌میشه چاویان له‌سه‌ریه‌تى هه‌میشه له‌گه‌ڵ جموجوڵ و کۆبوونه‌وه‌کان ئه‌وان ئاگادارن. له‌ماوه‌ى رابردوودا شتێک باسکرا گوایه کفرى بکرێت به‌پارێزگایه‌ک و خانه‌قین و دووزو داقوقیشی بخرێته سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ى به‌حساب ئه‌و فشارانه‌ى له‌سه‌ر که‌رکوکه که‌مبکرێته‌وه، چونکه کورد ئه‌وەنه داواى ده‌کات، خۆى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى که دکتۆر نه‌جمه‌دین باسیکرد که‌رکوک بکرایه به‌هه‌رێمێکى سه‌ربه‌خۆ وه‌کو ئێستاى لێنه‌ده‌هات، به‌ڵام ئه‌وکاته‌ى باسیکرد پارتى چه‌ندێک دژى بوو، ئه‌وه‌نده‌ش یه‌کێتى دژى ئه‌و پرۆژه‌یه بوون. ھاوڵاتی: پارێزگاى به‌سره هه‌وڵیاندا به‌ڵام سه‌رینه‌گرت پێت وایه له‌که‌رکوک ئه‌وه سه‌ربگرێ؟ سه‌رحه‌د قادر: ئه‌وکاته سه‌ریده‌گرت له‌که‌رکوک بارودۆخه‌که بۆ ئه‌وه له‌باربوو، پرۆژه‌که‌ى دکتۆر به‌رهه‌میش به‌حکومى ئه‌وه‌ى سه‌رۆک کۆماره ده‌توانێت رۆڵى خۆى ببینێت به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان، به‌ڵام ئه‌بێت تورکمان، عه‌ره‌ب، کورد‌و کلدو ئاشورو هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا رازى بکرێن ئه‌مه خاڵێکى گرنگه، له‌سه‌رووى رازى بوونى ئه‌وانیشه‌وه ئه‌مریکاو به‌ریتانیاو ئێران و تورکیا ده‌ستیان هه‌بێ و بتوانرێ ئاڵایه‌ک دروستبکرێ و گرنگه ره‌مزى هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانى تێدابێت بۆ که‌رکوک، هێزێکى تایبه‌ت به‌که‌رکوک هه‌بێ و خه‌ڵکى ئه‌وێ بن بۆ پاراستنى سه‌روماڵ و ئاسایشى شاره‌که، ده‌سه‌ڵات بدرێته‌وه به‌پۆلیسى محه‌لى، چونکه ئێستا مه‌له‌فى ئه‌منى، مه‌له‌فى ئیدارى و عه‌سکه‌رى، ئه‌مانه هه‌مووى به‌ده‌ست خه‌ڵکى تره‌وه‌یه، راسته ئاوا سه‌یرى ده‌که‌یت ده‌ڵێى شاره‌که هێزى ئه‌منى تێدا که‌مه، به‌ڵام سی بۆ چل هێزى حه‌شدى شه‌عبى که هه‌ریه‌که‌یان سه‌ر به دامه‌زراوه‌و مه‌رجه‌عیه‌تێکه ئه‌مانه بوونیان هه‌یه‌و ئیش ده‌که‌ن، ئێران و تورکیا له‌و شاره‌دا ئیش ده‌که‌ن، راسته ئیێستا هێزى ئه‌مریکا له‌وشاره‌دا نه‌ماون و فرۆکه‌خانه‌یان راده‌ستکردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نیه که‌ئاگایان له‌وه‌زعى که‌رکوک نه‌بێ زۆر به‌وردى چاودێرى ده‌که‌ن. ھاوڵاتی: واتە ئه‌و پێشنیارانه‌ى ده‌کرێن پرۆژه‌که‌ى به‌رهه‌م ساڵح دۆخى که‌رکوک له‌مه‌ى ئێستا باشتر دەکات؟ سه‌رحه‌د قادر: هه‌رشتێک بکرێت ده‌بێت به‌هه‌ماهه‌نگى هه‌موو لایه‌نه‌کان و نه‌ته‌وه‌کان بێت و بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى که‌رکوک زۆر باش ده‌بێت. ھاوڵاتی: ئێوە که‌سێکى ئه‌منى بوون رۆژانه هه‌واڵتان پێده‌گات، ئایا خه‌ڵکی رازییه له حه‌شدو له ره‌فتاره‌کانیان له‌گه‌ڵ راکان جبورى، یان ده‌یانه‌وێ پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه؟ سه‌رحه‌د قادر: له‌ڕاستیدا خه‌ڵکى که‌رکوک دڵخۆش نین به‌و هێزه‌ى له‌وێیه، زۆرینه وا هه‌ست ده‌که‌ن شاره‌که داگیرکراوه، 17 جار داعش به‌هێزى زۆره‌وه په‌لامارى شارى که‌رکوکی داوه‌و ویستویه‌تى داگیری بکات، به‌ڵام خه‌ڵکى که‌رکوک به ژن و پیاوو گه‌نجه‌وه درێغییان نه‌کردووه‌و شان به‌شانى هێزى پێشمه‌رگه جه‌نگاون و به‌ره‌نگاریان بوونه‌ته‌وه، به‌پێى ماده‌ى چوارى تیرۆر که پێشتر داعش و تیرۆریستى پێده‌گیرا، ئێستا ئه‌و هێزانه به‌و مادده‌یە لاو‌و خه‌ڵکى کورد ده‌گرن و سجنى ده‌که‌ن، بۆیه خه‌ڵک دڵخۆش نین به‌و هێزانه‌و هێزى نامۆن، به‌ڵام ئه‌وان زیاتر له‌ڕووى ئه‌فکاره‌وه ئیش له‌سه‌ر ئه‌و شاره ده‌که‌ن، ئیش له‌سه‌ر گه‌نجه تازه پێگه‌یشتووه‌کان ده‌که‌ن و په‌روه‌ده‌یان ده‌که‌ن له‌ڕێگه‌ى شوێنى رۆشنبیرى و حوسه‌ینیه، تورکمان و عه‌ره‌به‌کانیش به به‌رنامه‌و رێژه‌یه‌کى زۆر ئێستا خه‌ریکن موڵک ده‌کڕن و زه‌وى دابه‌شده‌که‌ن به‌سه‌ر که‌سوکارى خۆیاندا . ھاوڵاتی: ئایا نه‌وشیروان مسته‌فا به مه‌سعود بارزانى وتووه بۆ دۆخى که‌رکوک واباشتره هه‌موو هێزه چه‌کداره‌کان له ده‌وروبه‌رى حه‌مرین خانوویان بۆ بکرێ؟ سه‌رحه‌د قادر: به‌ڕه‌حمه‌ت بێت کاک نه‌وشیروان بیرکردنه‌وه‌یه‌کی قوڵى هه‌بوو، پیاوێکى سیاسى بوو دووربین بوو، زۆرجار سه‌ردانم کردووه، جارێک چوومه لاى وتى له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هێزى پێشمه‌رگه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ى کورد بۆ که‌رکوک شتێکم بۆ بنووسه، منیش بۆم نووسى و وتى به‌یانى دکتۆر نه‌جمه‌دین و نێچیرڤان ده‌بینم، له‌گه‌ڵیان ئه‌مه باسده‌که‌م دیار بوو له‌گه‌ڵ دکتۆر شته‌کانى باسکردبوو، ئه‌وه‌ى که کاک نه‌وشیروان وتویه‌تى ئه‌گه‌ر له‌حه‌مرینیش نه‌بووایه بۆنمونه له‌ڕێگه‌ى که‌رکوک و تازه لاى ته‌کیه‌ى شێخ عه‌بدولکه‌ریم یان لاى ته‌رکه‌لان، تۆپبازاوه بکرایه زۆر باش بوو، به‌ڵام نه‌کرا. ھاوڵاتی: جموجوڵى داعش په‌یدابووه‌ته‌وه، چ زانیاریه‌کت هه‌یه له‌ده‌وروبه‌رى که‌رکوک داعش بارودۆخیان چۆنه؟ سه‌رحه‌د قادر: راسته هێزى حه‌شدى شه‌عبى که زیاتر له (60) گروپن دژه‌تیرۆرى لێیه، پۆلیسى ئیتیحادى لێیه، ئه‌مانه هه‌مووى له‌ناو شاره‌کاندان، دەوروبەری حه‌ویجه که‌زیاتر له (517) گونده ناوچه‌یەکى به‌رفراوانه، ئه‌مه هه‌تا دێته‌وه بۆ پشتى ره‌شادو ئه‌چێته‌وه بۆ دووز، ئه‌مانه هه‌زاران چه‌کدارى داعشى تێدایه، ئه‌و سنوره هه‌مووى چۆڵه‌و قورسایی هێزى عێراقییه‌کان له‌ناو ناوچه کوردیه‌کاندایه، له‌و ناوچانه داعش چۆن بیه‌وێ مه‌شق و راهێنان ده‌کات و چالاکى ده‌کات، بۆشاییه‌کى ئه‌منى زۆر هه‌یه له‌نێوان هێزى پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراقدا. داعش عێراقى دابه‌شکردووه‌ته‌وه به‌سه‌ر (11) که‌رتداو هه‌ر که‌رتێکیش به‌رپرسێکیان بۆ داناوه، تازه‌ترین زانیارى له‌سه‌ر داعش ئه‌وه‌یه که‌ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵێک چالاکى نه‌وعى بکات له‌پارێزگاکانى ئه‌نبار، سه‌ڵاحه‌دین، به‌غدا، بابل، موسڵ و که‌رکوک له‌م شوێنانه، له‌وانه‌یه په‌لامارى هه‌ندێک شوێن بده‌ن به‌حساب بارودۆخه‌که ئێستا بۆ ئه‌وان گونجاوه‌و دۆخى حکومه‌ت ئاڵۆزه. هه‌ندێک له‌شیعه‌کان ناڕازین له‌وه‌ى کازمى سه‌ردانى ئه‌مریکاى کردووه، ئێران ده‌ستى له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌یه خۆپیشاندان له‌به‌سرە ده‌ستیپێکردووه‌و بینیمان به‌شۆفڵ باره‌گا حزبیه‌کانی ته‌ختکرد. ھاوڵاتی: هێزه ئه‌مریکییه‌کان فرۆکه‌خانه‌ى «که‌ی وه‌ن»یان راده‌ستکرده‌وه ئێستا هیچ هێزێکى ئه‌مریکى و بیانى نیه چاودێرى بارودۆخه‌که بکه‌ن؟ سه‌رحه‌د قادر: هێزى ئه‌مریکا ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو عێراقیشدا نه‌مێنێت له‌چوارده‌ورى ئه‌وه‌نده‌ى هێزو چه‌کى هه‌یه که چاودێرى وردی بکات. ھاوڵاتی: قسه‌یه‌ک هه‌یه ده‌وترێت تۆ بوویت به‌یه‌کێتى ئایا ئه‌مه راسته، یان دڵت ئێشاوه له‌پارتى.؟ سه‌رحه‌د قادر: وه‌کو ئه‌وه‌ى چوبێتمه ناو لایه‌نێک و ئیشیان له‌گه‌ڵ بکه‌م ئه‌م قسانه‌ى ده‌کرێت له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکى بچووکه‌وه ده‌کرێن وه‌کو کاوێژکردن به‌و قسانه، ئه‌وانه ئه‌سڵ و ئه‌ساسى نیه، له‌دواى ریفراندۆمه‌وه من یه‌که‌م که‌س بووم فه‌رمانى گرتنم ده‌رچوو. رۆژى ریفراندۆم به‌یانیه‌که‌ى ئه‌گه‌ر سه‌یرى شاشه‌ى تیڤیه‌کانت بکردایه له‌به‌ر مه‌سئولى یه‌که‌مى حزبه‌کان و هاوسه‌ره‌کانیان به‌رکه‌س نه‌ده‌که‌وت، منافه‌سه بوو کامیان زووتر بچن ده‌نگبده‌ن، به‌داخه‌وه ریفراندۆم وایلێهات. من فه‌خر به‌و فه‌رمانى گرتنه‌شمه‌وه ده‌که‌م ئه‌گه‌ر به‌یانیش ئیعدام بکرێم. به‌داخه‌وه ده‌یان که‌س له‌سنورى که‌رکوک و دووز شه‌هیدو بریندار بوون، به‌ڵام له‌لاى حکومه‌تى مه‌رکه‌زى وایه ته‌نها من ئه‌و بڕیاره‌م داوه‌و سندوقه‌کانم پاراستوه‌و خه‌ڵکم هانداوه بۆ ده‌نگدان، به‌ڵام وه‌کو پێویستیش پارتى نه‌یتوانیوه ئه‌و مه‌له‌فه یه‌کلایی بکاته‌وه، چه‌ند جارێکیش دانیشتووم و پێموتوون ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دزى و ره‌شوه‌و پیاوکوشتنه دیفاعم لێمه‌که‌ن، جگه له‌بابه‌تى ریفراندۆمه‌که. نزیکه‌ى ساڵێک دواى ریفراندۆم من له‌گه‌ڵ کاک مه‌سرور کاک رێبه‌ر که ئێستا وه‌زیره دانیشتووم و شته‌کانى نووسیوه، وتى چیت ده‌وێ بۆت بکه‌ین له‌پاره چه‌ک وتم هیچم ناوێ، زۆر ته‌ئکیدى ده‌کرده‌وه که‌چۆن هیچم ناوێت، وتم ته‌نها یه‌ک شتم ده‌وێ له‌سه‌ر مه‌له‌فى ریفراندۆم دیفاعم لێبکه‌ن و ده‌توانن چاره‌سه‌رى بکه‌ن، وتیان به‌ڵێ چاره‌سه‌رى ده‌که‌ین دواییش که بوو به سه‌رۆکى حکومه‌ت، کاک رێبه‌ر ته‌له‌فۆنى بۆ کردم وتى کاک مه‌سروور به‌شه‌خسى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ناوخۆى عێراق کردووه‌و باسی کردووه، به‌ڵام دواى ئه‌و ته‌له‌فۆنه شه‌ش جاری تر وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌و فه‌رمانى گرتنه‌ى منیان ناردووه‌ته‌وه بۆ که‌رکوک و ده‌ڵێت سه‌رحه‌د له‌کوێیه ده‌ستگیرى بکه‌ن، کۆتا جار به‌موختاره‌کانیان وتووە له‌کوێ داده‌نیشێ جوابمان بده‌نه‌وه، به‌یه‌ک رۆژ پێش هاتنى وه‌زیرى تازه‌ى ناوخۆ بۆ هه‌ولێر داوایانکردووه مه‌له‌فه‌که‌م له‌که‌رکوکه‌وه ئه‌بێت، هه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌سلیمى حاکمى موسڵى بکه‌ن و یه‌کێک له‌حاکمه‌کان ته‌له‌فۆنى بۆکردم وتى مه‌له‌فى هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌که‌رکوکن بڕیارى له‌سه‌ر بده‌ین، منیش وتم قه‌یچیه‌کات و ئێوه وه‌رنه هه‌ولێرو بۆ ئه‌و دادگایه‌ى بۆ هێزه‌کانى سنور دانراوه‌و سه‌ر به‌عێراقه‌و وتم له‌وێ دادگایم بکه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌مرى سێداره‌شم بۆ ده‌ربچێ په‌ته‌که ده‌که‌مه ملم، تازه بابه‌ته‌که‌ش ئه‌وه‌نده باسکرا تامى نه‌ما من خۆم چه‌ند پارێزه‌رێکم گرتووه. من ئێستا له‌ماڵى خۆم دانیشتووم و به‌ڵام وه‌کو ئه‌وه‌ى ئیستیقاله‌م له‌پارتیش کردبێ شتى وام نه‌کردوه، به‌ڵام له‌دواى ریفراندۆمەوە به‌شدارى هیچ کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌کم نه‌کردووە. ھاوڵاتی: له‌سه‌دا 51ى خاکى کوردستان‌مان له‌ده‌ستدا، دوو هه‌زار پێشمه‌رگه بوونه قوربانى، ئایا ئه‌مه کێ لێى به‌رپرسه؟ سه‌رحه‌د قادر: زۆر به‌سه‌راحه‌ت ده‌ڵیم، حکومه‌ت حکومه‌تى پارتى و یه‌کێتىیە به‌ده‌ر له‌وانیش سێ سه‌رکایه‌تیه‌که هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌ت لیژنه‌یه‌کیان پێکبهێنایه، با ئه‌و قسه‌یه له‌زارى سه‌رحه‌ده‌وه نه‌بێت و له‌زارى فه‌رمانده‌یه‌کى یه‌کێتیه‌وه نه‌بێت ئه‌و لیژنه‌یه لێکۆڵینه‌وه‌ى بکردایه هه‌ر له‌خانه‌قینه‌وه هه‌تا شه‌نگال بۆچى، چى روویدا کێ به‌رپرس بووه، راسته ته‌نسیق و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى کراوه بۆ که‌رکوک، ئه‌و ئێواره‌یه دواى کۆبوونه‌وه‌که‌ى دوکان چه‌ند سه‌یاره‌یه‌کى جام ره‌ش له‌تازه‌وه چوون له ره‌شاد کۆبوونه‌وه‌یان کردووه له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبیدا، له‌هه‌ندێ شوێن شه‌ڕکراوه ده‌بابه به‌سه‌ر لاشه‌ى پێشمه‌رگه‌دا چووه له‌هه‌ندێ شوێن ده‌ورو ته‌سلیم کراوه، تۆ بگه‌رێیته‌وه بۆ لێدوانه‌کانى ئه‌و کاته‌ى سه‌رۆکى حکومه‌ت و به‌رپرسه‌کان و ئێران و هادى عامرى و یه‌کێک ده‌ڵێت به‌ڵێ ته‌نسیقمان هه‌بووه، یه‌کێک ده‌ڵێ به‌هاوکارى وڵاتێک کردوومانه، ئه‌وانه هه‌مووى به‌ڵگه‌ن هه‌ر به‌رپرسێک به‌شێوه‌یه‌ک ده‌یڵێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لیژنەیه‌ک هه‌بوایه هه‌موو لایه‌نه‌کانى تێدابوایه بۆ مێژوو ده‌مایه‌وه له که‌رکوک چى روویداو له دووز بۆ واى لێهات. هێزى پارتى و یه‌کێتى و په‌که‌که‌و هه‌زاران پێشمه‌رگه له‌که‌رکوک بوون، ئه‌و شه‌وه بۆچى و له‌خۆیه‌وه کشانه‌وه، باشه که‌کشانه‌وه نه‌یانوت بۆچى کشانه‌وه، ئێمه وه‌زاره‌تێکمان هه‌یه هى پێشمه‌رگه، بۆچى هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌کیان نه‌بوو، من جاروبار ئه‌مریکیه‌کان سه‌ردانیان ده‌کردم و باسى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یان ده‌کرد ده‌یانوت که‌ده‌چینه ئه‌وێ بێتاقه‌ت ده‌بین، به‌س باوێشک ده‌ده‌ن، ده‌ڵێى نه‌خه‌وتوون، هه‌مووى بۆینباخێکی به‌ستووه هه‌ر له‌وه‌زیره‌وه تاخواره‌وه هه‌ر خه‌ریکى باوێشکدان و باسى کابینه‌ى پێشوو ده‌که‌ن، باشه ئه‌و وه‌زاره‌ته چ ده‌ورێکیان هه‌بوو لیواو هێزه تایبه‌ته‌کان چ ده‌ورێکیان هه‌بوو. جارێک من به‌کاک شێخ جه‌عفه‌رم وت باشه ئێمه جاران له‌به‌رانبه‌ر دوژمن چه‌ند سه‌عات شه‌ڕمان کردووه به‌کلاشینکۆفێکه‌وه شه‌ڕى ته‌یاره‌و گه‌وره‌ترین جه‌یشمان ده‌کرد، ئه‌ویش وتى یانى تۆ نازانى خیانه‌تمان لێکراوه، منیش وتم با واز له‌مه‌سه‌له‌ى خیانه‌ت و شت بهێنین، وتم ئێمه ئه‌مانتوانى له‌ناو که‌رکوک مقاوه‌مه بکه‌ین یان نا، شێخ جه‌عفه‌ریش وتى که‌رکوک کاول نه‌ده‌بوو، وتم ئایا ئێمه بۆ شه‌ڕمان نه‌کرد.
سازدانی: ماردین نورەدین ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لەهەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کۆنتڕۆڵی تەواویان هەیە بەسەر گومرگی سنوورەکانەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە دەروازە سنوورییەکان تۆمەتباردەکرێن بەئەنجامدانی کاری قاچاخی. ساماڵ عەبدولڕەحمان لەچاوپێکەوتنێکی ھاوڵاتی-دا باس لەوەدەکات سیستمی گومرگی هەرێم لەدەروازە سنوورییەکان ئەلکترۆنیەو دەڵێت «دەتوانم بڵێم بەشێوەیەکی زۆر تەواو کۆنتڕۆڵمان هەیە بەسەر ئیجرائاتی گومرگییەوە». لەبەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەیدا باس لەوە دەکات کەحکومەتی هەرێم بڕیاریداوە 50%ی داهاتی گومرگەکان بداتە بەغدا لەبەرامبەر رادەستکردنی بڕی (320) ملیار دینار بەهەرێم. هەرروەها باس لەزیادبوونی چالاکییە بازرگاکانیەکان دەکات لەمەرزەکان دوای ئەوەی بەهۆی کۆرۆناوە چالاکییەکان بەنیوە دابەزیبوون. ھاوڵاتی: لەئێستادا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر لەچ ئاستێکدایە وەک تورکیا‌و ئێران؟ ساماڵ عەبدولڕەحمان: جوڵەی بازرگانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەماوەی رابردوو بەرەو کزی چوو، دەتوانم بڵێم ٤٠% بۆ 50% لەهەندێک لەدەروازەکان دابەزی، بەڵام ئێستا جوڵەی تێکەوتۆتەوەو بەرەو سەرکەوتنەوە دەچێت لە 20%ی ئەو ٤٠%ەی کە دابەزی بوو سەرکەوتۆتەوە بۆ سەرەوە. ھاوڵاتی: کەواتە لەدوای تەواوبوونی ئەو کەرەنتینەیەی کەهەرێمی کوردستانی گرتەوە ئێستا جوڵەی بازرگانی رووی لەزیادبوون کردووە؟ ساماڵ عەبدولڕەحمان: بەڵێ، بەبەردەوامی روو لەزیادبوون دەکات، لەبەرئەوەی جوڵەی بازرگانی لەدەروازە سنورییەکان پەیوەستە بەجوڵەی بازاڕ، ئێستا وردە وردە خەریکە بازاڕەکان ئیشی تێدەکەوێتەوە، بۆیە جوڵەی بازرگانیەکە بەرەو سەرەوە دەڕوات. ھاوڵاتی: لەئێستادا چ یاسایەک پەیڕەودەکرێت لەگومرگەکاندا بۆ بازرگانیکردن؟ ساماڵ عەبدولڕەحمان: ئێمە یاسای ژمارە (23) ساڵی 1984 پەیڕەودەکەین و بەپێی پێناسەیەکی یەکگرتوو لەسەرجەم سنورەکانی عێراق و کوردستان، مەبەستم لەعێراقی فیدراڵە . ساماڵ عەبدولڕەحمان: نەخێر ئەو یاسایە لەهەموو دەروازەکانی هەرێم و عێراق کاری پێدەکرێت بەپێی یاسای ژمارە (23) ساڵی 1986 هەموارکراوە، یەک پێناسەی گومرگی لە ئوم قەسرەوە تا ئیبراهیم خەلیل پەیڕەودەکرێت. ھاوڵاتی: لەئێستادا باج و گومرگ لەخاڵە سنورییەکان زیادی کردووە بەبەراورد لەگەڵ شەش مانگی رابردوو یاخود ساڵی پێشوو؟ ساماڵ عەبدولڕەحمان: نەخێر، بەڵام خۆی گومرگ تایبەتمەندە لەگەڵ نرخی شتومەک و کەلوپەل و بازاڕ‌و جوڵەی بازاڕدایە، بۆیە جێگیر نیە، بڵێیت هیچ کاتێک گومرگی رسوماتی کاڵاکان بەجێگیری دەمێنێتەوە هەندێ جار گۆڕانکاری تێدا دەکرێت، بەڵام لەشەش مانگی رابردوودا نەخێر هیچ گۆڕانکاریەک لەڕسوماتی گومرگی هیچ کاڵایەک نەکراوە. ھاوڵاتی: لەئێستادا چەند مەرزی سنوریی فەرمی هەیە کەیاسا فیدراڵییەکان دەیانگرێتەوە؟ ساماڵ عەبدولڕەحمان: ئێمە لەهەرێمی کوردستاندا چوار دەروازەی گومرگی نێودەوڵەتیمان هەیە، ئەوانیش بریتین لە ئیبرایم خەلیل، حاجی ئۆمەران، باشماخ، پەروێزخان. لەهەمانکاتدا شەش دەروازەی دیکە هەیە کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رێگەپێدراون و دەروازەی بازرگانین و کاری بازرگانییان تێدا دەکرێت، هاوشێوەی دەروازەکانی تر، بەڵام ئەمانە جوڵەی گەشتیارییان تێدا نیە، بۆیە بەکۆی گشتی لەئێستادا (10) دەروازە لەناو هەرێمی کوردستاندا بەڕووی وڵاتانی دەرەوە هەیە. ھاوڵاتی: ئایا بۆچی دوترێ جیاوازی رەسمی گومرگی هەیە لەنێوان خاڵە سنورییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەولێرو دهۆک؟ ساماڵ عەبدولڕەحمان: بەهیچ شێوەیەک هیچ جیاوازیەک نیە، یەک پێناسەی گومرگی هەیە، یەک رێنمایی هەیەو یەک یاسای گومرگی لەهەموو دەروازەکان کاری پێدەکرێت، ئەوە تەنها دەتوانم بڵێم شتی سۆشیال میدیایە، بەڵام هیچ بابەتێکی وا لەئارادا نیە، ئێمە یەک یاسا لەگەڵ هەموو دەروازەکانی عێراقیش پەیڕەودەکەین. ھاوڵاتی: هەندێک لەدەروازە سنورییەکانی خوارووی عێراق مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق هێزی بۆ ناردوون بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی بکەن؟ لەوکاتەوە داهات زیادی کردووە، پێشبینی دەکەن ئەمە کوردستانیش بگرێتەوە؟ نەخێر بەهیچ شێوەیەک وا نیە، ئەوە دەروازەکانی خۆیان بووە، لەزمانی خۆیانەوە بەڕاستی گەندەڵیەکی زۆری تیایەو بەهەدەردانی سامانی زۆری تێدایە، بۆیە وەک ئێمەش لەڕاگەیاندنەکانەوە بیستومانە کەهێزی تایبەتی ناردووە بۆ دەروازەکان بۆ ئوم قەسڕو دەروازەکانی تر بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی وەزعەکە بکات، بەڵام ئەم هێزانە بەهیچ شێوەیەک لەهەرێمی کوردستان نیەو هیچ دیاردەیەکی وا لەئارادا نیە. ھاوڵاتی: سەبارەت بەناردنی بڕی (320) ملیار دینار لەلایەن عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لەبەرامبەردا پێدانی 50%ی داهاتی خاڵە سنورییەکان، ئایا ئەو 50%یە تەنها ئەو چوار دەروازە سنورییە سەرەکیەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە ؟ ساماڵ عەبدولڕەحمان: نەخێر دەتوانم بڵێم کۆی گشتی داهاتی گومرگیەکان، کەئەمە لەقانونی ئیدارەی مالیە هاتووە، بەڵام شێوازی میکانیزمی ئەم وەرگرتن و گێڕانەوەی پارەو شتە هەتاکو ئێستا بۆ ئێمە نەهاتوە، تا دابنیشین میکانیزمێکی بۆ دابنێین، بەڵام حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە بەپێی قانونی ئیدارەی مالیی ژمارە شەشی ساڵی 2019 لە50%ی داهاتی گومرگەکان بدەن بەبەغدا. ھاوڵاتی: هەندێک پەرلەمانتار لەڕابردوودا رایانگەیاند خاڵە سنورییەکان بوونەتە ناوەندێک بۆ قاچاخچێتی و قۆرخکاری و بەملیۆندێرکردنی چەند بەرپرسێک؟ ساماڵ عەبدولڕەحمان: لەناو سیستمی گومرگی ئێمە، کە ئێمە سیستمی گومرگی ئەلکترۆنی دەروازەکانی ئێمە بەڕێوە دەبات، دەتوانم بڵێم بەشێوەیەکی زۆر تەواو کۆنتڕۆڵمان هەیە بەسەر ئیجرائاتی گومرگییەوە، سیستمی ئێمە سیستەمێکی ئەلکترۆنییەو قابیلی هیچ هەڵەیەک نیە، هیچ دەستتێوەردانێک قبوڵ ناکات و هیچ لادان و کەموکوڕیی یاسایی بەدی ناکرێت.
سازدانی: هاوڵاتى فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى رایدەگەیەنێت چەند بژاردەیەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان هەبووە بەڵام هه‌موویان «که‌وتوون»، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بژاردەی به‌غدایه، بەڵام قه‌یرانه‌که «ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه« به‌غداش ناتوانێت هەرێمی کوردستان له‌کێشه‌کان رزگار بکات. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هاوڵاتى لەوەڵامی چەند پرسیارێکدا تایبەت بەدۆخی هەریمی کوردستان و دۆخی ناوخۆیی یەکێتی، بە راشکاوانە بۆچوونی خۆی دەخاتەڕوو. سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى وتی «حکومه‌ت خۆى سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه له‌فایلى نه‌وتدا، دۆخەکە گه‌یشتوه‌ته ئه‌و راده‌یه‌ى که‌به‌غدا ئه‌و فایله‌ى زۆر به‌لایه‌وه گرنگ نیه وه‌ریبگرێ و راده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى کردووه‌ته‌وه، وتوویه‌تى خۆتان به‌ڕێوه‌ی به‌رن، ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان پێوه‌ى نیه«. سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى، فایلی نەوت بە «ته‌مومژاوی» ناودەبات و دەڵیت کەیه‌کێتى ئاگادارى ورده‌کاریه‌کانى نیه. هەروەها وتی هێشتا وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان وەزیری بۆ دانەنراوەو کەسیش نازانێت ئاشتى هه‌ورامی وەزیری پیشوو چى به‌سه‌رهاتووه. لەبەشێکی تر سەبارەت بەهەوڵەکانی حکومەت بۆ کارکردن لەکەرتی غازی سروشتی‌دا وتی «ئەگەر گازى سروشتیش هیچ شه‌فافیه‌تى تیانه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه وه‌کو نه‌وته‌که‌ى لێدێ و به‌هه‌مان ئه‌نجام ده‌گه‌ین... سیاسه‌تى چه‌وت ئه‌نجامى چه‌وتى لێده‌که‌وێته‌وه«. یەکێتی نیشتیمانی کوردستان یەکێک بوو لەو پارتانەی دەنگی بۆ یاسای چاکسازیدا بەڵام لەیەکم هەنگاودا مووچەی فەرمانبەران کەمکرایەوە. فەرید ئەسەسەرد وتی «که‌مکردنه‌وەى موچه به‌شێک نیه له‌چاکسازى، به‌ڵام لاى ئێمه بۆته چاکسازى و هه‌وڵێکه بۆ زیادکردنى داهاتى حکومه‌ت». ئاماژەی بەوەشکرد کە بەشێک لەقەیرانەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان دەرهاویشتەی ریفراندۆمی ٢٠١٧یە، وتیشی «کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن جارێکى دیکه دۆخێکى وا له‌هه‌رێمى کوردستان نه‌یه‌ته ئاراوه بیر له‌ڕیفراندۆم و ده‌وڵه‌ت بکاته‌وه«. هەروەها وتی «ئێستا خه‌ڵک ئه‌وه‌نده‌ى باس له‌مه‌سه‌له‌ى موچه ده‌کات باس له‌ده‌وڵه‌ت و مافى چاره‌نووس ناکاته‌وه، ئه‌وه‌ى به‌غدا ویستى تیایدا زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو، ئه‌وه‌ى ئێمه ویستمان شکستمان تیاهێنا». هاوڵاتى: بۆچوونى ئێوه له‌سه‌ر دۆخى سیاسى هه‌رێم به‌گشتى چۆنه، مامه‌ڵه‌ى یه‌کێتى بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و ئاڵنگاریانه چى ده‌بێت؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هه‌موومان دڵنیاین له‌وه‌ى دۆخێکى ناله‌بار له‌هه‌رێمى کوردستان له‌ئارادایه، ئه‌وه شتێکه که‌س گفتوگۆى له‌سه‌ر ناکات، ئه‌مه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه هۆکارى تایبه‌تى خۆى هه‌یه تاگه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى که‌کێشه‌کان زه‌قبوونه‌ته‌وه، کێشه‌ى زۆر گه‌وره‌یان لێکه‌وتووەته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ى پێمان بکرێت هه‌وڵده‌ده‌ین فاکته‌رێکى کارابین بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌م قه‌یرانانه‌ى که‌ئێستا له‌هه‌رێم له‌ئارادایه هه‌رچه‌نده ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاوبێت قه‌یرانه‌کان زۆر گه‌وره‌ن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانانه‌ى که‌کابینه‌کانى پێشوو تووشیان بوو، ئه‌مه‌یان گه‌وره‌ترینیانه له‌به‌رئه‌وه کارێکى زۆر قورسه بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیش هه‌ر به‌رده‌وامن. هاوڵاتى: هه‌ڵوێستى یه‌کێتى روونه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ئاڵۆزى و کێشانه‌ى که‌دروستده‌بن که‌په‌یوه‌ندى به‌حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه هه‌یه، بۆ نموونه دۆخى دارایی هه‌رێم؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: خودى ئه‌م کێشانه بنه‌ماى تایبه‌تى خۆى هه‌یه هى ئه‌مڕۆ نین ئه‌وه‌ى که‌ئێستا له‌ئارادایه زاده‌ى که‌ڵه‌که‌بوونى هه‌ڵه‌کانى کابینه‌کانى له‌مه‌وبه‌ره، ئێستا گه‌یشتووه‌ته لوتکه، چاره‌سه‌رکردنه‌که‌شى زۆر قورسبووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌درێت چاره‌سه‌رێکى بۆ بدۆزرێته‌وه، هه‌رچه‌نده چارسه‌ره‌که هه‌رچى بێت ناتوانێت چاره‌سه‌رێکى بنچینه‌یی بێت. وه‌کو یه‌کێتى پرۆژه‌یه‌کى جیاوازمان نییه تیمى ئێمه له‌ناو حکومه‌ت نوێنه‌رایه‌تى ئێمه ده‌کات ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌یکات به‌رنامه‌ى ئێمه‌یه خۆى به‌شێکه له‌به‌رنامه‌ى حکومه‌ت له‌به‌رئه‌وه به‌ماناى وشه به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تمان بۆ ئه‌م دۆخه نییه هاوڵاتى: بڕیاردراوه بۆ ئه‌م مانگه به‌غدا پاره بنێرێت، له‌دواى 1 – 9 نیوه‌ى داهاتى خاڵه‌سنورییه‌کان بدرێته به‌غدا، پێت وایه ئه‌مه چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و دۆخه؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: وه‌کو یه‌کێتى پرۆژه‌یه‌کى جیاوازمان نییه تیمى ئێمه له‌ناو حکومه‌ت نوێنه‌رایه‌تى ئێمه ده‌کات ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌یکات به‌رنامه‌ى ئێمه‌یه خۆى به‌شێکه له‌به‌رنامه‌ى حکومه‌ت له‌به‌رئه‌وه به‌ماناى وشه به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تمان بۆ ئه‌م دۆخه نییه له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا تێڕوانینى حزب جیاوازه له‌تێڕوانینى حکومه‌ت و ورده‌کاریه‌کان لاى حکومه‌ته، به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حزبه‌کان ناکات مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات، ئه‌و رێککه‌وتنه‌ش دێته ئاراوه له‌نێوان یه‌کێتى و پارتى له‌گه‌ڵ به‌غدا نییه، به‌ڵکو له‌نێوان حکومه‌ت که‌نوێنه‌رایه‌تى هه‌ردووکیان ده‌کات له‌گه‌ڵ حکومه‌تى به‌غدایه، له‌به‌رئه‌وه ده‌سه‌ڵاتى ته‌واو دراوه‌ته تیمى ئێمه بۆ کارکردن بۆ گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتنێکى گونجاو. بۆ ئه‌و کێشانه‌ى که‌ئێستا له‌ئارادایه، هه‌رچه‌نده ئێستا خۆشمان بۆچوونمان ئه‌وه‌یه قه‌یرانه‌که ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه ره‌نگه هه‌ر رێککه‌وتنێک که‌ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا پێى بگه‌ین، ره‌نگه نه‌توانێت چاره‌سه‌رى هه‌موو کێشه‌کانمان بکات، به‌ڵام گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن باشتره له‌هێشتنه‌وه‌ى کێشه‌کان به‌هه‌ڵپه‌سێردراوى. به‌غداش ناتوانێت رزگارمان بکات له‌کێشه‌کان، به‌ڵام ده‌توانێت تائه‌ندازه‌یه‌کى زۆر کێشه‌کان سوک بکات له‌سه‌ر هاوڵاتیان و حکومه‌ت، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه پاش ئه‌وه له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و چاکسازیه‌ى به‌ته‌ماین ئه‌نجامى بده‌ین، چۆن ده‌توانین خۆمان رێکبخه‌ینه‌وه هاوڵاتى: واته پێت وایه ئه‌مه موسه‌کینێکى کاتییه، یان ده‌بێ حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ندێ چاکسازى بکات؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌بێت به‌و جۆره سه‌یرى مه‌سه‌له‌که بکه‌ین، ژماره‌یه‌کى زۆر بژارده‌مان له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌شێکى زۆرى بژارده‌کانمان له‌ده‌ستداوه، یه‌ک بژارده‌مان له‌به‌رده‌ستدایه ئه‌ویش به‌غدایه ئه‌مه ئه‌و بژارده‌یه‌یە که‌کاتى خۆى هیچ بایه‌خێکمان پێنه‌ئه‌دا کێشه‌یه‌ک ده‌بوو هه‌وڵمان ده‌دا بژارده‌یه‌کى دیکه هه‌ڵبژێرین، ئێستا هه‌موو بژارده‌کانى تر که‌وتوون ئه‌وه‌ی که‌ماوه‌ته‌وه له‌به‌رده‌ممان به‌غدایه، له‌به‌رئه‌وه رێککه‌وتن ته‌نها له‌گه‌ڵ به‌غدایه، به‌غداش ناتوانێت رزگارمان بکات له‌کێشه‌کان، به‌ڵام ده‌توانێت تائه‌ندازه‌یه‌کى زۆر کێشه‌کان سوک بکات له‌سه‌ر هاوڵاتیان و حکومه‌ت، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه پاش ئه‌وه له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و چاکسازیه‌ى به‌ته‌ماین ئه‌نجامى بده‌ین، چۆن ده‌توانین خۆمان رێکبخه‌ینه‌وه . هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى رابردوودا سه‌رۆک کۆمار چه‌ند هه‌وڵێکیدا بۆ ئه‌و گرژیانه‌ى له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، به‌رهه‌م ساڵح ته‌داخولى کرده‌وه، وه‌کو ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ئاگادارى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ئه‌ون؟ هه‌ندێکیش پێیان وایه ئه‌و رۆڵى ئه‌کتیڤى نه‌بینیوه. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: له‌م رووه‌وه رۆڵێکى زۆر ئه‌کتیڤى هه‌بوو هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکان و سه‌رکردایه‌تى هه‌بوو پێمان وایه ئه‌م رۆڵه زۆر ئیجابى بووه کاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر خودى سه‌رۆک وه‌زیران بۆ هاندانى بۆ هه‌نگاونان بۆ هه‌ندێک هه‌نگاو که ره‌نگه سه‌رۆک وه‌زیران لێى دوو دڵ بوایه، ئه‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاوبێ کازمى خۆى به‌یه‌کێک له‌دۆسته‌کانى کورد ده‌زانێت په‌یوه‌ندیه‌کى دۆستایه‌تى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ سه‌رۆککۆماردا هه‌یه، هه‌وڵمانداوه سود له‌م په‌یوه‌ندییه تایبه‌ته‌ش وه‌ربگیرێ تائێستا توانیومانه فشاره‌کان له‌سه‌ر سه‌رۆک وه‌زیران به‌جۆرێک بێت یارمه‌تیده‌ربێت بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر. فایلى نه‌وت تائێستا فایلێکى ته‌موومژاویه، ئێمه وه‌کو یه‌کێتى نیشتیمانى ئاگادارى ورده‌کاریه‌کانى نین، ره‌نگه ئاگادارى به‌شێکى بین، به‌ڵام ئێستاش هه‌ندێک فایل هه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگادارى نین هاوڵاتى: زۆرجار حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت بودجه‌یه‌کى زۆرم له‌به‌رده‌ست نییه‌و ته‌نها دوو موچه دراوه شه‌قام ده‌ڵێت نه‌وتمان فرۆشتوه یان نه‌وتمان کڕیوه؟ تیمى یه‌کێتى له‌حکومه‌ت له‌مڕووه‌وه چى به‌ئێوه ده‌ڵێن؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: فایلى نه‌وت تائێستا فایلێکى ته‌موومژاویه، ئێمه وه‌کو یه‌کێتى نیشتیمانى ئاگادارى ورده‌کاریه‌کانى نین، ره‌نگه ئاگادارى به‌شێکى بین، به‌ڵام ئێستاش هه‌ندێک فایل هه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگادارى نین، ئه‌وه‌ى ئاگادارین ره‌نگه حکومه‌ت هه‌ندێ شتى له‌ڕاگه‌یاندنه‌کان بڵاونه‌کردبێته‌وه، ئێمه‌ى لێ ئاگادارکردۆته‌وه یاخود ئه‌وانه‌ن به‌شێوه‌یه‌کى ئاشکرا بڵاوده‌کرێنه‌وه، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا حکومه‌ت خۆى سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه له‌فایلى نه‌وتدا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و راده‌یه‌ى که به‌غدا ئه‌و فایله‌ى زۆر به‌لایه‌وه گرنگ نیه وه‌ریبگرێ و راده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى کردووه‌ته‌وه وتوویه‌تى خۆتان به‌ڕێوه‌ی به‌رن، ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کمان پێوه‌ى نییه، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا سیاسه‌تى چه‌وت ئه‌نجامى چه‌وتى لێده‌که‌وێته‌وه، کۆمه‌ڵێک سیاسه‌ت له‌هه‌رێمى کوردستاندا پێش ئه‌م کابینه‌یه پیاده‌کراوه هه‌رێمى به‌م ئه‌نجامه خراپه‌ى ئێستا گه‌یاندووه. هه‌ر بۆ نموونه هه‌موو جارێ باس ده‌کرێ ئێمه وڵاتێکى نه‌وتین بۆچى تووشى قه‌رز ده‌بین، بوونى ئێمه وه‌کو وڵاتێکى نه‌وتى رێگرنیه له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌تووشى قه‌یرانى دارایی ببین، پێش ئێمه هه‌ندێک وڵات هه‌بووه وه‌ک مه‌کسیک له‌هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى رابردوو تووشى ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئێستاى ئێمه بووه له‌کاتێکدا مه‌کسیک چواره‌م به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وته له له‌تى رۆژئاواى گۆى زه‌مین، سیاسه‌تى چه‌وت به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌نجامى زۆر خراپى لێده‌که‌وێته‌وه وه‌کو ئه‌وه‌ى له‌مه‌کسیک روویدا وه‌کو ئه‌وه‌ى ئێستا لاى خۆمان ده‌یبینین. هاوڵاتى: بڕیاره ساڵى ئاینده هه‌رێمى کوردستان غاز بنێرێته ده‌ره‌وه، پێت وایه ئه‌مه‌ش به‌سیاسه‌تێکى چه‌وت ئه‌نجامبدرێت هیچ سودێکى بۆ خه‌ڵکى کوردستان نه‌بێت؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هه‌موو هاوڵاتییه‌ک و حزبه سه‌ره‌کیه‌کانیش جه‌خت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى شه‌فافیه‌ت ده‌که‌نه‌وه، شه‌فافیه‌ت رێگره له‌به‌رده‌م مه‌سه‌له‌ى گه‌نده‌ڵى، ئه‌توانێت ئه‌نجامى زۆر باشى لێبکه‌وێته‌وه ئه‌گه‌ر فایلى گازى سروشتى هیچ شه‌فافیه‌تى تێنه‌که‌وێت به‌دڵنیاییه‌وه وه‌کو نه‌وته‌که‌ى لێدێ و به‌هه‌مان ئه‌نجام ده‌گه‌ین، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مجاره‌یان لانى که‌م هیوادارم سودمان له‌ئه‌زموونى خراپى فرۆشتنى نه‌وت وه‌رگرتبێ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌زموونه له‌گازى سروشتی‌دا دووباره‌ى نه‌که‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه دووباره بکه‌ینه‌وه‌و شه‌فافیه‌تیش نه‌بێ به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که‌ئێستا دیومانه له‌بوارى گازى سروشتیشدا دووباره ده‌بێته‌وه. هاوڵاتى: وه‌کو یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان سه‌د له‌سه‌د له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازیدان؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئێمه دژى نه‌وه‌ستاوینه‌ته‌وه که‌خراوه‌ته ده‌نگه‌وه، ده‌نگمان پێداوه ره‌نگه تێبینیمان له‌سه‌ر هه‌ندێک له‌خاڵه‌کان هه‌بێت، ئه‌ویش له‌ورده‌کاریه‌کانیدا، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه که له‌گه‌ڵ پارتى رێککه‌وتنمان کردووه بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت یه‌کێک له‌مه‌سه‌له سه‌ره‌کیه‌کانى چاکسازى بووه، ئێمه مه‌به‌ستمان یاساى چاکسازى له‌هه‌رێم ببێت، به‌ڵام نامانه‌وێت چاکسازى ته‌نها بوارى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه بگرێته‌وه. به‌مانایه‌کى سه‌ره‌کیش ئه‌توانین به‌وجۆره سه‌یرى مه‌سه‌له‌که بکه‌ین، که‌مکردنه‌وى موچه خۆى له‌خۆیدا به‌شێک نیه له‌چاکسازى، به‌ڵام لاى ئێمه بۆته چاکسازى و هه‌وڵێکه بۆ زیادکردنى داهاتى حکومه‌ت، هه‌رچه‌نده له‌پرۆژه‌ى چاکسازیشدا باس له‌وه‌کراوه، به‌ڵام جه‌ختکردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه سێکته‌رێکى سه‌ره‌کییه له‌م چاکسازییه‌دا ره‌نگه ئه‌مه کارێکى زۆر گونجاو نه‌بێت. ئێمه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کانمان هه‌یه، به‌ڵام نه پێکهاته‌ى وه‌زاره‌تمان هه‌یه نه وه‌زیریش دانراوه، وه‌زیرى پێشووش که‌س نازانێت چى به‌سه‌رهاتووه هاوڵاتى: پێت وایه حکومه‌ت له‌باتى ئه‌وه‌ى چاکسازى له‌پرسى موچه‌دا بکردایه، باشتر نه‌بوو له‌داهاتى خاڵه سنورییه‌کان بکۆڵێته‌وه که‌باس له‌قاچاخچیه‌تى ده‌کرێت..؟ فه‌رید ئه‌سه‌سەرد: من پێم وایه هه‌نگاوى یه‌که‌م بۆ چاکسازى بریتیه له‌شه‌فافیه‌ت، حکومه‌ت پێویسته راشکاوبێت له‌گه‌ڵ گه‌لى خۆیدا، باس له‌وه‌بکات ئێمه بۆچى گه‌یشتین به‌م دۆخه خراپه‌ى ئێستا، بۆ نموونه ئێمه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کانمان هه‌یه، به‌ڵام نه پێکهاته‌ى وه‌زاره‌تمان هه‌یه نه وه‌زیریش دانراوه، وه‌زیرى پێشووش که‌س نازانێت چى به‌سه‌رهاتووه، شه‌فافیه‌ت پردێک دروستده‌کات له‌نێوان هاوڵاتى و حکومه‌ت، ره‌نگه ئه‌وکات حکومه‌ت هه‌واڵى زۆر ناخۆشى پێبێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه هاوڵاتى خۆى ئاگادارى ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشانه‌بێت و ئاگادارى ئه‌وه‌شبێت ئه‌م پرۆسه‌یه له‌ده‌رهێنانى یه‌که‌م بیرى نه‌وته‌وه که هه‌موومان پشتگیریمان کرد دڵمان پێى خۆش‌بوو بۆ گه‌یشت به‌وه‌ى به‌کاره‌سات بۆ ئێمه کۆتایی هات. هاوڵاتى: ئێوه وه‌ک یه‌کێتى متمانه‌تان به‌و ژماره قه‌رزه هه‌یه که‌حکومه‌ت رایگه‌یاندوه که 27 ملیار دیناره؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌مه ژماره فه‌رمیه‌که‌یه که‌حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاندووه ئه‌مه‌ى کردووه به‌ماڵ له‌سه‌ر خۆى، پێموایه ئه‌مه هى نه‌وت نییه یان قه‌رزى ده‌ره‌کى نیه، ئه‌وه‌ى من لێى تێگه‌یشتووم قه‌رزه ناوخۆییه‌کانیشه به‌ره‌چاوکردنى ئه‌وه‌ى ره‌نگه پاشه‌که‌وتى موچه‌یان حساب نه‌کردبێت، ئه‌گه‌ر پاشه‌که‌وته‌که حساب بکه‌ین به‌دڵنیاییه‌وه ره‌نگه ژماره‌که زیاتربێت. هاوڵاتى: دواى کۆنگره‌ى یه‌کێتى نیشتیمانى به‌فیعلى ئیشه‌کانى ته‌واوبووه، یان هه‌ندێکى ماوه؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: زۆر ئیشوکار ماوه، چونکه ئێمه له‌دۆخێکى زۆر خراپ‌دا کۆنگره‌مان به‌ست، پاش ئه‌وه یه‌کسه‌ر کێشه‌ى کۆرۆنا هاته‌ئاراوه، ئه‌و کێشانه‌ى ئێستا باسمانکرد وه‌کو که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌و ئه‌وانه زیادیکردووه به‌بێ چاره‌سه‌ر مایه‌وه، ئێمه کێشه‌یه‌کى ته‌کنیکیشمان هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئێمه که‌کۆنگره‌که‌مان زۆر به‌چڕیی و سه‌رکه‌وتووانه کۆتایی پێهێنا، به‌ڵام به‌شێکى زۆرى ئه‌رکه‌کانى کۆنگره‌مان، له‌وانه په‌سه‌ندکردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆ خراپه، پاش کۆنگره پێنج مانگمان به‌وه کوشت هه‌رخه‌ریکى کۆبوونه‌وه بووین تا په‌یکه‌رى رێکخراوه‌یی حزبمان دیاریکرد، ئێستاش له‌سه‌دا 95ى په‌یکه‌رى رێکخراوه‌یی خۆمان ته‌واوکردووه و به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت، ئه‌وه‌ى که‌ماوه ئه‌و کۆنفرانسانه‌یه که‌ده‌بێ پاش کۆنگره بۆ رێکخستنه‌وه‌ى مه‌ڵبه‌نده‌کان و مه‌کته‌به‌کان بکرێت، ئێستا له‌و قۆناغه‌داین پاش ئه‌وه ئه‌که‌وینه قۆناغى ئاسایی. هاوڵاتى: مه‌کته‌ب و مه‌ڵبه‌نده‌کانتان که‌مکردووه‌ته‌وه وه‌کو ژماره؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: باس له‌وه‌ده‌کرێت له‌شوێنێکدا یه‌کێک 24 جێگرى هه‌یه ئێمه له‌په‌یڕه‌ودا ئه‌مانه‌مان هه‌مووى چاره‌سه‌رکردووه وتوومانه ده‌بێت دوو جێگر هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه دێت له‌و 24–ە ته‌نها دووانیان به‌جێگر ده‌مێننه‌وه‌و 22 ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌که، ئه‌مه له‌کۆنفرانسه‌کاندا یه‌کلایی ده‌بێته‌وه، به‌نیازین دوو ئه‌نجومه‌ن پێکبهێنین، بۆ ئه‌مانه ئه‌نجومه‌نى راوێژکارى و پشتیوانى، ئه‌نجومه‌نى راوێژکارى زیاتر مه‌کته‌به‌کان ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌نجومه‌نى پشتیوانیش مه‌ڵبه‌نده‌کان ده‌گرێته‌وه، هه‌ڵئاوسانێک له‌ناو مه‌کته‌ب و مه‌ڵبه‌نده‌کانماندا هه‌یه که‌دۆخه‌که ئاسایی بکه‌ینه‌وه ژماره‌یه‌کى زۆریان بێکار ده‌مێننه‌وه، ئه‌وکاته ئه‌مانه پله‌کانیان لێ ناسه‌ندرێته‌وه‌و ئیمتیازاتیشیان وه‌کخۆى ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وکاته چۆن لێپرسراو هه‌یه‌و جێگرێ یان دووانى هه‌یه، ئه‌وه‌ى له‌پرۆسه‌که ده‌رناچێت ده‌بێت به‌ئه‌ندام له‌م دوو ئه‌نجومه‌نه، حزب به‌و شێوه‌یه رێکده‌خه‌ینه‌وه رێبگرین له‌وه‌ى جارێکى تر به‌ره‌و هه‌ڵئاوسان بچین ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى که دامانناوه چاره‌سه‌رى هه‌ڵئاوسانه‌که ده‌کات، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتیشدا ره‌نگه هه‌ندێ کێشه‌ى لێبکه‌وێته‌وه به‌حوکمى ئه‌وه‌ى که له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌رده‌چێت، ژماره‌ى که‌متره له‌وانه‌ى ده‌رناچن، ئه‌وانه‌ش پێیان ناخۆشه ژماره‌یه‌ک له‌وانه زوویرده‌بن، به‌ڵام ئه‌بێت قبوڵى ئه‌وه‌بکه‌ن ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کى چاکسازى و دیموکراسیه له‌ناو حزب، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کى زۆر گه‌وره‌بوو که‌ڵه‌که‌بوو له‌سه‌ر حزب و هه‌ڵئاوسانى زیاد له‌پێویست په‌ره‌بسێنێ هه‌وڵده‌ده‌ین چاره‌سه‌رى بکه‌ین و ئاسانیش نیه و قورسه، به‌ڵام ده‌ستمانداوه‌تێ. ئه‌وانه‌ى که‌چوونه‌ته لاى پارتى نوێنه‌رایه‌تى یه‌کێتیان کردووه، پارتیش که له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ئێمه داده‌نیشێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى به‌شێک له‌گه‌ڵ یه‌کێتى دانانیشێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه داده‌نیشێ که‌نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو یه‌کێتى ده‌که‌ن، ئێمه‌ش تێڕوانینمان بۆ هه‌ندێک له‌ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى پارتى هه‌یه، به‌ڵام ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حزب ده‌که‌ین ئه‌وانیش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌که‌ن وه‌کو حزب هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى رابردوو ئاڵۆزییه‌ک له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى هه‌بوو، ئێستا په‌یوه‌ندیه‌کانتان چۆنه؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: پێش کۆنگره تائه‌ندازه‌یه‌ک گرژى تێکه‌وتبوو، پاش کۆنگره‌ش هه‌ر به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام ئێستا ده‌توانم بڵێم به به‌راورد له‌گه‌ڵ جاران تائه‌ندازه‌یه‌کى زۆر به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت روخسارێکى ئاسایی وه‌ربگرێ، هه‌وڵێکى زۆر درا کۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو مه‌کته‌بى سیاسى، ئه‌وه‌ى دواییان له‌دووکان کۆبوونه‌وه ئه‌نجامى باشى هه‌بوو ئومێد به‌خشبوو بۆ گه‌شه‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، بناغه‌یه‌کمان داناوه بۆ په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى نێوانمان و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌رده‌وامبێت. هاوڵاتى: ده‌وترێت پارتى به‌شێک له‌یه‌کێتى ناخوێنێته‌وه ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌وانه‌ى که‌چوونه‌ته لاى پارتى نوێنه‌رایه‌تى یه‌کێتیان کردووه، پارتیش که له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ئێمه داده‌نیشێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى به‌شێک له‌گه‌ڵ یه‌کێتى دانانیشێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه داده‌نیشێ که‌نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو یه‌کێتى ده‌که‌ن، ئێمه‌ش تێڕوانینمان بۆ هه‌ندێک له‌ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى پارتى هه‌یه، به‌ڵام ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حزب ده‌که‌ین ئه‌وانیش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌که‌ن وه‌کو حزب، ئه‌وان ئازادن بۆ تێڕوانینى خۆیان بۆ هه‌ر ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى کێشه‌یه‌ک نیه له‌مباره‌یه‌وه، ده‌بێت حسابى ئه‌وه‌ش بکه‌ن له‌ناو سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیش جیاواز بۆ فڵان و فیسارى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتى هه‌یه، به‌ڵام که‌داده‌نیشین له‌گه‌ڵ ئه‌واندا دانیشتن و کۆبوونه‌وه ده‌که‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو حزبه‌که ده‌که‌ن و ئێمه رێکده‌که‌وین په‌یوه‌ندیمان به‌وه‌وه نیه ئه‌وان له‌ناو خۆیاندا نوێنه‌رایه‌تى چ فراکسیۆنێ یان کوتله‌یه‌ک ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ى که واژۆى ئه‌کات له‌گه‌ڵ ئێمه ئه‌وانه‌ن نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو حزبه‌که ده‌که‌ن، بۆ ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌یه. خودى ئه‌م پێکهاته‌یه‌ى په‌رله‌مان جیاوازه له‌په‌رله‌مانى پێشتر به‌هۆى ئه‌مه‌شه‌وه ده‌بێت جیاواز سه‌یرى بکه‌ین، په‌رله‌مانى یه‌که‌م که‌دروستبوو زۆر به‌هێزبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه زۆر جیاوازه وه‌ک یه‌که‌م خول نیه. هاوڵاتى: چ گرفت و کێشه‌یه‌کى ئاڵۆز له‌نێوان ئێوه‌و پارتى هه‌یه؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ململانێى حزبى وه‌کو دوو حزبى جیاواز‌و تێڕوانیى جیاوازمان هه‌یه، پێموایه ئه‌مه هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بێت، من یه‌کێتى و پارتى وه‌کو دوو هێڵى هاوته‌ریب ئه‌شوبهێنم که‌به‌یه‌که‌وه‌و به‌ته‌نیشت یه‌که‌وه ده‌ڕۆن، دوو هێڵى هاوته‌ریب هه‌رگیز یه‌ک ناگرنه‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه تاسه‌ر هه‌ر به‌ته‌نیشت یه‌که‌وه بن له‌به‌رئه‌وه، ده‌کرێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌کترى بکه‌ین و پێکه‌وه بژین و هاوکاریش بین. ئه‌بێت واقیعیانه سه‌یرى بکه‌ین راسته لایه‌نه‌کان له‌ناو یه‌ک حکومه‌تتدان و به‌یه‌که‌وه حوکمڕانى ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا هێزى لایه‌نه‌کان وه‌کو یه‌ک نییه، ئه‌و جیاوازیه هه‌ندێجار کێشه‌ى لێده‌که‌وێته‌وه. هاوڵاتى: ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان روویدا پێتان وایه په‌رله‌مان لاوازه له‌به‌رانبه‌ر حکومه‌تدا... لێپرسینه‌وه ده‌کات له‌وه‌زیر بۆ باشترکردنى؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌و یاسایانه‌ى که په‌رله‌مان کارى پێده‌کات و ده‌سه‌ڵاتیان داوه به په‌رله‌مان هه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ن بۆ هه‌موو په‌رله‌مانه‌کانى پێشوو کاریان پێکراوه، ده‌وه‌ستێته‌وه سه‌ر خودى پێکهاته‌ى په‌رله‌مان، خودى ئه‌م پێکهاته‌یه‌ى په‌رله‌مان جیاوازه له‌په‌رله‌مانى پێشتر به‌هۆى ئه‌مه‌شه‌وه ده‌بێت جیاواز سه‌یرى بکه‌ین، په‌رله‌مانى یه‌که‌م که‌دروستبوو زۆر به‌هێزبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه زۆر جیاوازه وه‌ک یه‌که‌م خول نیه. هاوڵاتى: جیاوازیه‌که له‌و رووه‌وه‌یه که‌ئێستا سه‌رۆکایه‌تى زۆرینه‌ى لاى پارتیه؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌مانه کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ى بڕیاردان هه‌م له‌ناو په‌رله‌مان هه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان ئه‌بێت واقیعیانه سه‌یرى بکه‌ین راسته لایه‌نه‌کان له‌ناو یه‌ک حکومه‌تتدان و به‌یه‌که‌وه حوکمڕانى ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا هێزى لایه‌نه‌کان وه‌کو یه‌ک نییه، ئه‌و جیاوازیه هه‌ندێجار کێشه‌ى لێده‌که‌وێته‌وه. هاوڵاتى: باس له‌وه‌ده‌کرێت هه‌ندێک له‌ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى بۆچونیان وابووه کاتێک بده‌نه حکومه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى چاکسازى بکات له‌حکومه‌ت و په‌رله‌مانیش بکشێنه‌وه؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: من ده‌مه‌وێ به‌و جۆره سه‌یرى بکه‌م له‌کۆبوونه‌وه‌کانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و مه‌کته‌بى سیاسى ئازادین له‌تاووتوێکردنى هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ک، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا بکرێ که ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین یان جێبه‌جێى ده‌که‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌کو حزب بابه‌ت نیه له‌ناو کۆبوونه‌وه‌کانى خۆمان تاووتوێمان نه‌کردبێت، به‌ڵام ره‌نگه بڕیارمان له‌سه‌ر هه‌ندێ مه‌سه‌له نه‌دابێ له‌به‌رئه‌وه کاتى بڕیاردانى نه‌هاتووه، ده‌بێت وه‌کو سه‌رکردایه‌تى تاووتوێى هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان بکه‌ین، به‌ڵام پرۆسه‌ى بڕیاردان نابێ به‌په‌له بێ و به‌شێنه‌یی ده‌کرێ بۆ ئه‌وه‌ى تووشى هه‌ڵه‌نه‌بین. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر ئه‌م حکومه‌ته نه‌یتوانى چارەسه‌رى ئه‌م گرفتانه بکات، پێت وایه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته چاره‌سه‌ره؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ناتوانم ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌کلابکه‌مه‌وه، نازانم ئایا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته کێشه‌کان زیاد ده‌کات یان ئه‌مانگه‌یه‌نێت به‌چاره‌سه‌ر، ئه‌م مه‌سه‌لانه هه‌ندێ ورده‌کارى ده‌وێت، بۆ نمونه ئه‌وه‌ى عێراق ساڵى داهاتوو نیازوایه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بکرێ، به‌ڵام خۆى له‌خۆیدا هه‌ڵبژاردنه‌که کۆمه‌ڵێک کێشه دێنێته ئاراوه یه‌کێک له‌وانه ده‌بێت په‌رله‌مان خۆى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆک کۆمار هه‌بێ جگه له‌وه‌ى به‌شێکى حزبه‌کان تێڕوانینى جیاوازیان هه‌بێ، ئه‌گه‌ر بۆ عێراق وابێ به‌دڵنیاییه‌وه لێره‌ش واده‌بێ، به‌ڵام تائێستا که‌مترین باس له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یه له‌هه‌رێم، تێڕوانینى گشتى بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر لایه‌نێک یان هه‌موویان پێیان وایه ئه‌وه چاره‌سه‌ره ئه‌وه پشتگیرى ده‌که‌ین. ئێستاش ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه یه‌کێک له‌پێداگرتنى به‌غدا له‌هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ى ئه‌و گرژیانه‌ى له‌نێوان هه‌ولێردا په‌یوه‌ندى به ریفراندۆمه‌وه هه‌یه. کاربۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن جارێکى دیکه دۆخێکى وا له‌هه‌رێمى کوردستان نه‌یه‌ته ئاراوه بیر له‌ریفراندۆم و ده‌وڵه‌ت بکاته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئێستا ئه‌وه‌نده‌ى خه‌ڵک باس له‌مه‌سه‌له‌ى موچه ده‌کات باس له‌ده‌وڵه‌ت و مافى چاره‌نوس ناکاته‌وه ئه‌وه‌ى به‌غدا ویستى تیایدا زۆر سه‌رکه‌وتووبوو، ئه‌وه‌ى ئێمه ویستمان شکستمان تیاهێنا هاوڵاتى: پێتوایه له‌دواى ساڵى 2003وه سیاسیه‌کانى کورد عاقڵمه‌ندانه ته‌عامولیان کردووه له‌گه‌ڵ وڵاته دراوسێکان و بارودۆخى ناوخۆى هه‌رێم؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌تێڕوانینى خۆم ده‌بێت دوو مه‌سه‌له له‌به‌رچاوبگیرێت، له‌هه‌ندێ بواردا زۆر سه‌رکه‌وتووبووین به‌تایبه‌تى له‌ده ساڵى یه‌که‌م و پاش رووخانى رژێم زۆر سه‌رکه‌وتووبوین له‌مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌شێکى زۆرى ئه‌وانه‌ى ئێمه ده‌مانویست توانیمان له‌ڕێگه‌ى یه‌کڕیزى نیشتیمانى کوردستانه‌وه به‌ده‌ستیبهێنین و هیچ که‌موکوڕییه‌ک له‌مباره‌یه‌وه نه‌بوو. ئه‌گه‌ر هه‌شبووبێت له‌وانه‌یه زۆر که‌مبووبێت، به‌ڵام پێم وایه کێشه سه‌ره‌کیه‌کان له‌هه‌ندێک مه‌سه‌له‌وه ده‌ستیانپێکرد یه‌کێک له‌وانه سیستمى سیاسى له‌هه‌رێمى کوردستان، ئێستاش سیستمه‌که‌مان روون نییه‌و وه‌کخۆى ماوه، به‌تایبه‌تى له‌مه‌سه‌له‌ى ده‌ستور زۆر شکستمان هێنا، هه‌وڵێکى زۆر درا هه‌رێم ده‌ستورى خۆى هه‌بێت تائێستا بێ ده‌ستورین، له‌کاتێکدا هیچ هۆیه‌کى دیاریکراو نیه بۆ مانه‌وه‌ى هه‌رێم به‌بێ ده‌ستور. له‌کاتێکدا عێراقیه‌کان له‌ماوه‌ى دوو ساڵدا دوو ده‌ستورى یه‌ک له‌دواى یه‌کیان هێنایه ئاراوه، له‌ساڵانى 2004و 2005 له‌کاتێکدا کورد له‌هه‌رێمى کوردستان شکستیهێنا له‌سه‌ر رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستوره‌ى که ئه‌مانه‌وێت هه‌بێت ده‌ستورێکى مه‌ده‌نى بێ، ده‌ستورێکى په‌رله‌مانى بێت یان سه‌رۆکایه‌تى بێ، ئێمه له‌مه‌یاندا زۆر خراپ بووین، له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌کردن له‌بابه‌تێکى گرنگى وه‌ک نه‌وتدا ئه‌مه به‌کاره‌سات بۆ ئێمه کۆتایی هات، هه‌موومان ده‌زانین هاوڵاتیان دڵخۆشبوون به‌وه‌ى ده‌ستبرا بۆ نه‌وت ئومێدیان هه‌بوو که هه‌رێم گه‌شه‌یه‌کى به‌رچاوو به‌خۆیه‌وه ببینێ، لانى که‌م له‌قۆناغى یه‌که‌مدا ئه‌و گه‌شه‌کردنه‌مان بینیى، ئومێدیش هه‌بوو ئه‌م گه‌شه‌کردنه به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ندێک له‌هه‌ڵه‌کان که له‌وه‌ده‌چێ هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌بووبێ کارێکى وایکرد توشى قه‌یرانى زۆر گه‌وره‌ببین، گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ى که‌هه‌رێم ورده ورده کارته‌کانى له‌ده‌ست ده‌رچوو. هاوڵاتى: مه‌به‌ستت ریفراندۆمه؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ریفراندۆم وه‌کو ماف وه‌ریبگریت کێشه‌یه‌کى گه‌وره نییه به‌ڵام ئێمه به‌رنامه‌یه‌کى رونمان نه‌بوو بۆ نمونه ریفراندۆممان کرد چى له‌مه‌سه‌له‌که ده‌گۆڕێت هه‌مووجارێ سه‌رکرده‌کانى خۆمان باس له‌وه‌ده‌که‌ن ئێمه ریفراندۆممان بۆ جیابونه‌وه له‌عێراق نه‌بووه، پاش شکستى ریفراندۆم ئه‌م قسانه‌یان ده‌کرد، به‌ڵام پێش ئه‌وه باسیان له‌وه‌ده‌کرد که مافى ئه‌وه‌مان هه‌یه ریفراندۆم ئه‌نجامبده‌ین، به‌ڵام دواى ده‌یان وت ئێمه بۆ ئه‌وه‌کردومانه راى هاوڵاتیانى خۆمان بزانین، ئه‌وه زانیمان چى له‌مه‌سه‌له‌که گۆرا؟ جگه له‌وه‌ى که په‌یوه‌ندیه‌کانى ئێمه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ره‌و ئاقارێکى زۆر خراپ برد و متمانه‌ى له‌نێوان ئێمه به‌غدا نه‌هێشت، کوردى واپیشاندا ئه‌وه‌ى پێشتر بانگه‌شه‌ى بۆده‌کرد له‌گه‌ڵ عێراقێکى یه‌کگرتووه بیر له‌جیابونه‌وه ناکات ئه‌مه هه‌مووى درۆبوو. به‌دڵنیاییه‌وه ئێستاش ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه یه‌کێک له‌پێداگرتنى به‌غدا له‌هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ى ئه‌و گرژیانه‌ى له‌نێوان هه‌ولێردا په‌یوه‌ندى به ریفراندۆمه‌وه هه‌یه. کاربۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن جارێکى دیکه دۆخێکى وا له‌هه‌رێمى کوردستان نه‌یه‌ته ئاراوه بیر له‌ریفراندۆم و ده‌وڵه‌ت بکاته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئێستا ئه‌وه‌نده‌ى خه‌ڵک باس له‌مه‌سه‌له‌ى موچه ده‌کات باس له‌ده‌وڵه‌ت و مافى چاره‌نوس ناکاته‌وه ئه‌وه‌ى به‌غدا ویستى تیایدا زۆر سه‌رکه‌وتووبوو، ئه‌وه‌ى ئێمه ویستمان شکستمان تیاهێنا. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تى پارتى و کورد بیانزانیایه بارودۆخى کورد‌و هه‌رێم به‌مجۆره‌یه ئایا ریفراندۆمیان ده‌کرد؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هه‌موو حزبێک یان سه‌رکرده‌یه‌ک که‌بڕیارێک ده‌دات تێروانینێکى هه‌یه بۆ بڕیاره‌که‌ى خۆى ئه‌گه‌ر بزانێت شکستدێنێ تێیدا نابێت بڕیاره‌که بدات ئه‌گه‌ر بزانێت دۆخێکى وا ده‌خوڵقێنێت و گۆبه‌ندى گه‌وره‌ى بۆ دروستده‌بێ ئه‌بێت سڵبکاته‌وه له‌بڕیاردانه‌که، به‌ڵام له‌وه‌ئه‌چێت ئه‌و سڵکردنه‌وه‌یه نه‌بوبێت چونکه که‌بڕیارى ریفراندۆم درا به‌شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا کرا وه‌ک ئه‌وه‌وابوو پاش شه‌ش مانگ ده‌ستده‌کرێ به‌جێبه‌جێکردنى دڵنیابونێک له‌وه هه‌بوو بازده‌ده‌ین به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ى دواى ریفراندۆم دێنه پێشمان. هاوڵاتى: پرسى دانانى پارێزگارى که‌رکوک به‌چى گه‌یشتووه؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌گه‌ر ئێمه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بچین، ده‌بێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌ڵبگرین بۆ دواى هه‌ڵبژاردن، چونکه هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌رى ئه‌مه ده‌کات له‌م هه‌لومه‌رجه‌ى ئێستادا پێموایه ناتوانین یان کاتێکى گونجاونیه باسى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ین، هه‌لێکى زێڕینمان له‌ده‌ستدا به‌وه‌ى که ده‌رفه‌ت هه‌بوو به‌هاوکارى نێوان یه‌کێتى و پارتى بتوانین پارێزگارێکى کورد بۆ کورد دابنێین، به‌ڵام هه‌وڵه‌کان شکستیهێنا ئه‌وه‌ش لاى ئێمه‌وه نه‌بوو، ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه هه‌وڵماندا ئه‌گه‌ر کاندیده‌که‌ى یه‌کێتیش نه‌بێت که‌سێک بێت که‌ئێمه هه‌ردوولامان پێى رازیبین ئه‌وه‌شمانکرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه پرۆسه‌که شکستىهێنا. هاوڵاتى: نێچیرڤان بارزانى وه‌کو سه‌رۆکى هه‌رێم چ رۆڵێکى بینیوه بۆ یه‌کخستنى ناو ماڵی کورد؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێم رێکیخستوه ئه‌وه‌ستێته‌وه سه‌ر خودى سه‌رۆکى هه‌رێم، چه‌ند سودمه‌ند ده‌بێت له‌و ده‌سه‌ڵاتانه. پێموایه له‌کاتى پێویستدا کارى کردووه هه‌م له‌ئاستى ناوخۆ هه‌م له‌ده‌ره‌وه، له‌کاتى په‌ره‌سه‌ندنى گرژیه‌کانى ئه‌م ماوه‌یه‌ى نێوان پارتى و یه‌کێتى ده‌ستپێشخه‌ریه‌کى کرد بۆ کۆبوونه‌وه له‌باره‌گاى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، پێموایه کۆبوونه‌وه‌ى داهاتووش هه‌ر له‌وێ بێ، ئه‌مه یه‌کێکه له‌و کارانه‌ى که نیشانه‌ى کارکردنه بۆ نواندنى رۆڵێکى ئه‌توانم بڵێم بێلایه‌نه‌نانه کاریکرد.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌دات ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق ئه‌نجامدراوه ته‌نها بۆ ئه‌م چه‌ند مانگه‌ى ئه‌مساڵه‌و خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ پڕۆژه بودجه‌ى ساڵى داهاتوو و گفتوگۆکانیان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا. سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌ڵێت:» ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌کرێت بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ى ته‌واو یان رێژه‌ى لێبڕینى موچه ده‌درێت و دواتر ده‌ست به‌دابه‌شکردنى ده‌کرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا». هه‌روه‌ها ئاماژه به‌قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌ترى ده‌دات و ده‌ڵێت له‌و قۆناغه‌دا بندیواره‌کان ده‌ستنیشان ده‌کرێت و ئه‌وه‌ش ئاشکراده‌کات که (106) هه‌زار که‌س دوو موچه‌یى و زیاتریان هه‌یه‌و له‌قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌تریدا جیاده‌کرێنه‌وه. هاوکات، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه ئه‌و رێکه‌وتنه‌ى له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق ئه‌نجامدراوه رۆڵى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى تێدا بووه له‌گه‌ڵ وه‌فدى هه‌رێم که چوونه‌ته به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم. هاوڵاتى: دواى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى مه‌سرور بارزانى، له‌گه‌ڵ کازمى تیمى قوباد تاڵه‌بانى باسى رێککه‌وتنه‌که‌یان کرد، هه‌ست ناکه‌ن دره‌نگ که‌وتن له‌باسکردنى رێککه‌وتنه‌که؟ سه‌میر هه‌ورامى: به‌و شێوه‌یه نییه، ئێمه له راستیدا سێ جار سه‌ردانى به‌غدامان کردووه، ژماره‌یه‌کى زۆر کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى پێشووى عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدى کردووه‌و دواتریش کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى نوێ به سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا کازمى کردووه. له‌ڕاستیدا له‌دواى ئه‌و سێ کۆبوونه‌وه‌یه‌ش په‌یوه‌ندییه‌کان هه‌ر به‌رده‌وام بووه، هه‌م جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق، هه‌م سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمیدا، هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ت بوون له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمیدا، گفتوگۆکردن له‌باره‌ى چۆنیەتى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و گه‌یشتن به رێککه‌وتن به‌پشتبه‌ستن له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى له‌نێوان هه‌رێم و عێراق ئه‌نجامدراون. هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق رۆڵى هه‌بووه‌و به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ت بووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم و عێراق، دواى راگه‌یاندنى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌که‌ى مه‌سرور بارزانى و مسته‌فا کازمى، ئه‌گینا مه‌به‌ست له‌حه‌ق خواردنى هیچ که‌سێک نییه‌و هه‌مووى بۆ هه‌رێمى کوردستان کراوه. هاوڵاتى: ئه‌م رێککه‌وتنه کاتییه تاکۆتایى ئه‌مساڵ ده‌چنه‌وه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ رێککه‌وتن له‌سه‌ر بودجه‌ى 2021؟ سه‌میر هه‌ورامى: ئه‌م رێککه‌وتنه کاتییه‌و بۆ ئه‌م چه‌ند مانگه‌ى ئه‌مساڵ کراوه، ده‌بێت له‌م ماوه‌یه‌دا حکومه‌تى عێراقى پڕۆژه بودجه‌ى 2021 ئاماده بکات ئێمه گفتوگۆى دیکه‌مان لەپێشه‌و پێویسته هه‌رێمى کوردستان به نوێنه‌ره‌کانیشى که له‌په‌رله‌مانى عێراقن ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ن له‌چۆنێتى و چه‌ندێتى پشکى هه‌رێمى کوردستان له‌بودجه‌ى 2021دا جێگیر بکه‌ن ئه‌وه‌ش گرنگه. هاوڵاتى: بڕیاره ئه‌مڕۆ (320) ملیار دینارى به‌غدا بگاته هه‌رێم، ئه‌م مانگه داهاتى خاڵه سنورییه‌کان له‌سه‌دا 50% نادرێت به به‌غدا؟ سه‌میر هه‌ورامى: خۆى بڕیاره له 15ى ئاب رێککه‌وتنه‌که که‌وتووه‌ته جێبه‌جێکردنه‌وه، ره‌نگه ئه‌و پانزه رۆژه‌ى مانگى ئاب هه‌ژمار بکرێت، یان له 1ى ئه‌یلوله‌وه داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان له‌سه‌دا 50% ده‌خرێته سه‌ر خه‌زێنه‌ى عێراق، به‌ڵام داهاتى نه‌وت و زه‌ریبه‌و رسومات ده‌چێته‌وه خه‌زێنه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و ناچێته‌وه بۆ به‌غدا. هاوڵاتى: حکومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌رى مه‌سرور بارزانى باسى له‌وه‌کرد که ته‌نها (350) ملیۆن دۆلار ئاماده‌یه بۆ موچه، نزیکه‌ى سێ مانگه موچه نه‌دراوه خه‌ڵک ده‌پرسێت حکومه‌ت نه‌وت ده‌کڕێت یا ده‌یفرۆشێت، بۆچى داهاته‌کان به‌و شێوه‌یه‌ن؟ سه‌میر هه‌ورامى: له‌ڕاستیدا موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان مافى خۆیه‌تى بپرسێت له‌سه‌ر موچه‌که‌ى، تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه‌ته سێ مانگ وه‌ک ئه‌وه‌ى ئێوه ئاماژه‌تان پێدا، به‌ڵام به‌گشتى موچه‌ى موچه‌خۆران دواکه‌وتووه‌و قه‌رزێکه به‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌و ئێمه وه‌کو حکومه‌تى هه‌رێم داواى لێبوردن له‌موچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌که‌ین، مافى خۆیانه هه‌موو کۆتایى مانگێک موچه وه‌ربگرن. وه‌ک کاک رێباز حه‌ملان ئاماژه‌ى پێکردووه که (350) ملیۆن دۆلار داهاتمان هه‌یه له‌گه‌ڵ (320) ملیار دینارى عێراق نزیکده‌بینه‌وه داهاتێکى باشمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین موچه دابه‌ش بکه‌ین، بڕیاریشدراوه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى ئاب کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌نجام بدرێت، کۆبوونه‌وه‌که له‌سه‌ر چۆنێتى دابه‌شکردنى موچه ده‌بێت که ره‌نگه هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه بکرێت. هاوڵاتى: دوو بۆچوون له‌ناو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌یه که موچه به‌بێ لێبڕین دابه‌شبکرێت و قه‌رزێک بکه‌ن، یا رێژه‌ى لێبڕین که‌مبکه‌نه‌وه بۆ له‌سه‌دا 11%، ئایا ئه‌م بۆچوونانه هه‌یه؟ سه‌میر هه‌ورامى: گفتوگۆکانى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ئه‌مڕۆ ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یه، موچه‌ى ته‌واو دابه‌ش بکرێت یان ئه‌گه‌ر بیبڕن رێژه‌ى چه‌ندێک دیارى بکه‌ن بۆ بڕین. له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا بڕی داهات له‌لایه‌ن وه‌زیرى دارایى و ئابوورییه‌وه ئاشکرا ده‌کرێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه یه‌کلاییده‌کرێته‌وه‌و بڕیارى له‌سه‌رده‌درێت. هاوڵاتى: په‌رله‌مانتاران زۆر باسى قاچاغچێتى ده‌که‌ن و بڕى پاره‌ى خه‌یاڵى باس ده‌که‌ن که به‌و هۆیه‌وه ده‌فه‌وتێت و به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار باس ده‌که‌ن؟ چیتان کردووه بۆ رێگرى له‌قاچاغچێتى تا ببێته‌وه داهات بۆ حکومه‌ت؟ سه‌میر هه‌ورامى: هه‌نگاوى باش نراوه‌و خۆتان ده‌زانن که‌یاساى چاکسازیى به‌ره به‌ره که‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و له‌کۆبوونه‌وه‌ى پێشووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ردوو وه‌زیرى ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه راسپێردران کار له‌سه‌ر پرسى مه‌سه‌له‌ى قاچاغچێتى بکه‌ن له‌ده‌روازه سنورییه‌کان، ئه‌مه‌ش رۆڵى ده‌بێت سه‌د له‌سه‌د تۆ ئه‌گه‌ر رێگرى له‌گه‌نده‌ڵى بکه‌یت و نه‌یهێڵیت داهاته‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت و داهاتیش زیاد ده‌کات. هاوڵاتى: بڕیاره قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌ترى ده‌ستپێبکه‌ن، هه‌ندێ له‌وه‌زیرو په‌رله‌مانتارانیش باسى ژماره‌ى بندیوار‌و دوو موچه‌و سێ موچه‌یى ده‌که‌ن، که له‌ناو سیستمى قۆناغى یه‌که‌مى بایۆمه‌ترى زیاتر له‌سه‌د هه‌زار که‌س ده‌رکه‌وتوون که دوو موچه زیاترن؟ سه‌میر هه‌ورامى: یاساى چاکسازیى عه‌ساى سحرى نییه به یه‌ک جار جێبه‌جێ ببێت، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو که‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و لیژنه پێکهاتووه، یه‌کێک له‌و لیژنانه یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ئه‌و (106) هه‌زار موچه‌خۆره‌یه که زیاتر له‌موچه‌یه‌کیان هه‌یه، به‌ڵام له‌قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌ترى دوو مووچه‌یى و سێ موچه‌یى جیا ده‌کرێنه‌وه ئایا یاسایین یا نایاسایین، خۆتان ده‌زانن یاسا هه‌یه که مینحه ده‌درێت به‌که‌سوکارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، ئه‌مانه مینحه‌یان هه‌یه، تیایه‌تى هه‌م فه‌رمانبه‌ره‌و هه‌م مینحه‌ی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش به‌پێى یاسا رێکخراوه، بۆیه ده‌بێت ئه‌مانه جیابکرێنه‌وه. بندیواره‌کان ئه‌وانه‌ن که‌موچه‌یه‌ک له‌حکومه‌ت وه‌رده‌گرن و ده‌وام ناکەن، ئه‌مانه بایۆمه‌ترى له‌قۆناغى یه‌که‌میدا نایدۆزێته‌وه که‌ده‌وام ده‌کات یان نا، ئێمه ئێستا تۆمارمان کردوون له‌سیستمێکى ئه‌لیکترۆنیدا، له‌قۆناغى دووى بایۆمه‌ترى دووباره دابه‌شکردنى میلاکات ئه‌نجامده‌ده‌ین، بۆ نموونه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کى گشتى (250) فه‌رمانبه‌رى هه‌یه، به‌ڵام ته‌نها ئیشه‌کانى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه به (75) که‌س به‌ڕێوه‌ده‌چێت، حکومه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ى که فائیزن و زیاده‌ن ده‌یانکه‌ینه شوێنێکه‌وه که حکومه‌ت پێویستى پێیه‌تى، ئه‌وکاته ئێمه ده‌توانین بندیواره‌کان نه‌هێڵین، که‌سێکمان نارد بۆ شوێنێک و ده‌وامى نه‌کرد ئه‌وکاته بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت و رێکارى یاسایى له‌به‌رانبه‌ریدا بگیرێته‌به‌ر. هاوڵاتى: قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌ترى که‌ى ده‌ستپێده‌که‌ن؟ سه‌میر هه‌ورامى: به‌م نزیکانه ده‌که‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بودجه‌شى بۆ ته‌رخانکراوه‌و په‌سه‌ندیش کراوه، چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌مان کردووه، پلانیش دانراوه که به‌م زووانه ده‌ستپێده‌که‌ین.
هاوڵاتى موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) رایگه‌یاند:" له کوردستان شه‌رێکى مێژوویى رووده‌دات(شه‌رى حه‌فتانین) چاره‌نوسى کورد و گه‌لان یه‌کلایده‌کاته‌وه" و ده‌شڵێت:" هه‌ندێک له‌سه‌ربازانى دوژمن په‌نجه‌ى خۆیان، هه‌ندێکیان باڵى خۆیان ده‌شکێنن بۆ ئه‌وه‌ى له به‌ره‌ى شه‌ڕ بکشێنه‌وه". موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندى پاڕاستنى گه‌ل- نه‌په‌گه و ئه‌ندامى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) به‌شدارى به‌رنامه‌ى تایبه‌تى ستێرک تى ڤى بوو و ڕایگه‌یاند له 36هه‌مین ساڵیادى هه‌ڵمه‌تى 15ى ته‌باخ (ئاب)ـدا قۆناغێکى گرنگیان ده‌ستپێکردووه و له کوردستان شه‌ڕێکى مێژوویى ڕووده‌دات، ئه‌و شه‌ڕه داهاتوو و چاره‌نووسى گه‌لى کورد و گه‌لانى ناوچه‌که یه‌کلایى ده‌کاته‌وه. قه‌ره‌یلان له سه‌ره‌تاى وته‌کانیداوتی: “١٥ى ته‌باخ سه‌ره‌تایه‌کى نوێیه، هه‌ڵمه‌تێکى مێژوویى هه‌بوونى گه‌لى کورد و تێکۆشانى ئازادییه، ئه‌وانه‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان به‌و شێوه‌یه مانادار کردووه و خاوه‌ن گه‌وره‌ترین ڕه‌نجن تیایدا، رێبه‌ر ئاپۆ و شه‌هیدانمانن، ئێمه دڵسۆزیى خۆمان جارێکی‌تر دووباره ده‌که‌ینه‌وه". موڕاد قه‌ره‌یلان ڕاشیگه‌یاند، گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان له‌سه‌ر هێڵێک تێده‌کۆشن، که هه‌وڵ ده‌ده‌ن نوێنه‌ڕایه‌تیى رۆح و وره‌ى 15ى ته‌باخ بکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش "ئه‌و شه‌ڕه، که ئه‌مڕۆ له هه‌فتانین ڕووده‌دات سه‌رنجى هه‌موان ڕاده‌کێشێت و ئه‌نجامى گرنگى خولقاندووه". هه‌روه‌ها موراد قه‌ره‌یلان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که "ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک هه‌موو قورسایى خۆى خستووه‌ته سه‌ر هه‌فتانین، به‌ڵام سه‌رکه‌وتنى گه‌ریلا له ناو خه‌ڵک و میدیاکاندا بڵاوده‌بێته‌وه و دوژمنیش ئه‌وه ده‌بینێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش قورسایى ته‌کنیک و ته‌کنه‌لۆژیاى خۆی، هه‌واڵگرى و هێزه تایبه‌ته‌کانى خستووه‌ته سه‌ر هه‌فتانین، ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت و گه‌ریلا له‌وى بکاته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ناتوانێت". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى کۆماجڤاکێن کوردستان، راشیگه‌یاند:" چاوه‌ڕێین شه‌ڕ له هه‌فتانین گه‌رمتر ببێت، بێگومان دوژمنیش ده‌یه‌وێت هه‌ندێک شتى پێچه‌وانه بکات ئه‌مڕۆ هێڵى پیربولا به چڕى بۆردومان کڕا، له‌به‌ر ئه‌وه له‌وێ زیانى زۆریان پێگه‌یشتووه، خولوسى ئاکار له‌گه‌ڵ چه‌ند جه‌نه‌ڕاڵێک و فه‌رمانده پله باڵاکاندا چووه بۆ ئه‌وێ، خواستیان وره به هێزه‌کانیان له‌وێ بده‌ن، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه پلانه‌که‌شیان بگۆڕن، چاوه‌ڕێ کڕاوه که هێرشه‌کانیان به ته‌کنه‌لۆژیاى جه‌نگى زیاتر بکه‌ن، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه (هێزه تایبه‌ت و ده‌سته‌بژێره‌کانیان) زۆر زیاتر بده‌نه پێش، به کورتى ئێمه چاوه‌ڕێین، که شه‌ڕ له هه‌فتانین زۆر گه‌رمتر ببێت. موڕاد قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که" گه‌ریلاکانى هه‌فتانین گه‌ریلاکانى سه‌رده‌من، بێگومان ئه‌و تێکۆشانه ئه‌نجامى ده‌بێت، به‌ڵام له ئێستادا بۆ ئه‌م ساته ناتوانین بڵێین، هه‌ڤاڵانى هه‌فتانین به ته‌واوى بێ که‌موکوڕین، نا، هه‌ڤاڵان تا ئاستێک هێڵى گه‌ریلایى سه‌رده‌میان به‌جێهێناوه، به‌ڵام که‌موکوڕیش هه‌یه و ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و که‌موکوڕییانه ڕاده‌وه‌ستن، ئێمه له‌و بڕوایه‌داین، ئه‌گه‌ر هه‌ڤاڵان که‌موکوڕێ له گۆڕێ نه‌هێڵێن، ئه‌وا که‌س ناتوانێت له به‌ڕامبه‌ر گه‌ریلادا ڕاوه‌ستێت". قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که هه‌ندێک له‌سه‌ربازانى دوژمن په‌نجه‌ى خۆیان، هه‌ندێکیان باڵى خۆیان ده‌شکێنن بۆ ئه‌وه‌ى له به‌ره‌ى شه‌ڕ بکشێنه‌وه، چونکه "ترساون و نیگه‌ڕانن" فه‌رمانده‌کانیان به به‌رده‌وامى پێیان ده‌ڵێن، (ئێمه ئه‌م کاره ئه‌مڕۆ یان سبه‌ى ته‌واو ده‌که‌ین)، به‌ڵام ئه‌وه بووبه دوو مانگ و هه‌موو رۆژێک شه‌ڕ ڕووده‌دات و هه‌موو ڕۆژێک ده‌کوژرێن. هاوکات، قه‌ره‌یلان ورده‌کارى زیاترى خسته‌روو وتى:" ئه‌وان له‌سه‌ر شاخه‌کانن، به‌ڵام له‌و شوێنانه‌دا سه‌رچاوه‌ى ئاو نییه، ئاو له خواره‌وه‌یه، ئه‌وانیش ناتوانن بچنه خواره‌وه و له ژێره‌وه ئاو ببه‌ن بۆ سه‌ره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئاو به کۆپته‌ر له باکووره‌وه ده‌هێنن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌ریلا جار جار گورز له کۆپته‌ره‌کان ده‌دات، کۆپته‌ره‌کانیش ناتوانن به به‌رده‌وامى به ئاسمانه‌وه بن و هاتوچۆ بکه‌ن، بۆ نمونه، ترس له به‌رچاو ده‌گرێت و هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ى بڕوات بۆ چالاکییه‌ک هاتوچۆ ده‌کات". " بۆ نمونه له‌و شه‌ڕه‌دا که ئێستا باسم کرد، گورز له دوو کۆپته‌رى کۆبڕا دڕا، بێگومان تاوه‌کو ئێستا گورز له ژماره‌یه‌کى زۆر کۆپته‌ر دراوه، ئه‌و کۆپته‌ڕانه‌ى گورزیان به‌رده‌که‌وێت خێڕا ده‌یان نیشێننه‌وه و به‌و شێویه رێگه له که‌وتنه خواره‌وه‌یان ده‌گرن، ڕه‌نگه به‌هۆى ئه‌و ڕێوشوێنانه‌وه ڕێگه له که‌وتنه‌خواره‌وه‌یان بگرن، به‌ڵام گورزیان به‌رده‌که‌وێت و هه‌ندێک له‌وانه‌ى له ناو کۆپته‌ره‌کاندان ده‌کوژرێن، به کورتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو کات ناتوانن به کۆپته‌ر ئاو بگوێزنه‌وه، رۆژانه یه‌ک لیتر و نیو (1.5) به یه‌ک که‌سیان ده‌درێت، بێگومان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌وا گه‌رمه ئه‌و ئاوه به‌ش ناکات، هه‌روه‌ها خواردن به‌شیان ناکات، ئێستا له زۆرێک له ناوچه‌کاندا کێشه‌ى خواردنیشیان هه‌یه، یانى هه‌موو رۆژێک بۆ ئۆپه‌ڕاسیۆن فه‌رمانیان پێده‌که‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌ریلا گورزیان لێده‌ده‌ن، ناتوانن له ناوچه‌که‌دا سه‌ربه‌ستانه بجوڵێنه‌وه و ئاویان ده‌ست بکه‌وێت"، موراد قه‌ره‌یلان وا ده‌ڵێت. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى کۆماجڤاکێن کوردستان پێشیوابوو “نابێت که‌س به‌هۆى ئه‌و زانیارییانه‌وه خه‌مسارد و که‌مته‌رخه‌م بێت و دوژمن به بچووک سه‌یر بکات، چونکه له‌شه‌ڕداین". موڕاد قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که" دوژمنمان شپرزه بووه، به بنبه‌ست گه‌یشتووه، ئه‌وه‌تا خولوسى ئاکار هات، دیاره ده‌یه‌وێت هێزه‌که‌ى بگۆڕێت، خواستویه‌تى خۆى دۆخه‌که ببینێت، هات و بینینیی، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه هه‌ندێک گۆڕانکارى بکه‌ن، به‌ڵام گه‌ریلاش به‌پێى ئه‌وه ئاماده‌کاریى خۆى ده‌کات، پێویسته گه‌ریلا ئاماده بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌موو شێوازێکى هێرشى دوژمن، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه له چوارچێوه‌ى جددییه‌تێکى گه‌وره‌دا نزیک ده‌بینه‌وه و ده‌جوڵێینه‌وه".
دیدار: رێزان عەبدوڵا ئەم چاوپێکەوتنە ناوەڕۆکی گفتوگۆی نێوان رێزان عەبدوڵا و د. نەزەند بەگیخانی یە کە لە چوارچێوەی وێبینارێکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا لە ٢٧ ی تەمموز ئەنجام دراوە. بۆ ئەو خوێنەرانەی ئارەزووی بینینی وێبینارەکەیان هەیە، لە ژێرەوە لینکی ڤیدیۆی وێبینارەکەش دادەنێین. رێزان: لە ئێستادا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان باسی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا دەکەن لەسەر جومگە جیاوازەکانی کۆمەڵگە، باس لە قۆناغی پاش ماڵنشین کردن دەکرێت ؟ مەبەست لێی چییە؟ گەر فەڕەنسا بە نمونە وەربگرین؟ د. نەزەند: هەروەکو دەزانین رێزان خاتوون، پەتای کۆڕۆنا و ماڵنشینکردن بووە هۆی قەیرانێکی گەورەی تەندروستی و ئابووری لە سەرانسەری جیهان، بە پێی داتا‌کان سێیەکی مرۆڤەکانی سەر رووی زەمین خۆیان کەرەنتینە و ماڵنشینکردبوو. ئەمە کاریگەرییەکی گەورەی کردە سەر ژیانی کۆمەڵایەتیمان، چونکە پەیوەندیی مرۆڤەکانی خستە ژێر پرسیار و تێڕامان. بەشێوەیەکی دیکە، دەمەوێ بڵێم ماڵنشینکردنی کۆرۆنا تێگەیشتنی مرۆڤی بۆ چەمکی پەیوەندی و مەسافەی نێوان مرۆڤەکان و چەمکی ماڵ و خێزان و کارکردن گۆڕی. بێ گومان ئەمانە هەمووی بوونە هۆی گۆڕانکاریی گەورە لە شێواز و جۆر و چۆنییەتی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ خۆمان، لەگەڵ یەکتری، هەروەها لە شێوازی کارکردنمان، لە شێوازی ژیانمان لەگەڵ ئەندامانی خێزان و لەگەڵ دەوروبەر و ژینگەدا. ئەم گۆڕانکارییانەش بە شێوەی جیاواز لە ژیانی ژنان و پیاوان رەنگی دایەوە و کاریگەرییەکانیش بەردەوامن، چونکە مەترسییەکانی کۆڕۆنا تا ئێستا تەواو نەبوون، تەنانەت هەندێ پسپۆڕ دەڵێن لە سەرەتا دان. بۆ نموونە، تۆ باسی فەڕەنسات کرد، لە فەڕەنسا، بە گوێرەی توێژینەوەیەکی بەرایی زانکۆی لۆزان و ئاژانسی ئەکادیمی فرانکۆفۆن، لە سەرەتادا ماڵنشینکردن بە دوو جۆر مامەڵەی لەگەڵ کرا: بۆ هەندێک بووە مایەی جۆرێک لە ئاسوودەیی و دابڕان لە قەرەباڵغی و گەڕەلاوژە و سترێسی ژیانی نیۆلیبرال و گەڕانەوە بۆ ناوماڵ و بەسەربردنی کات لەگەڵ خێزان. بۆ هەندێکیش وەک کابوس وابوو و ئەو ماڵنشینکردنە بووە هۆی دابڕان و گۆشەگیری و جۆرێک لە مەنفا و زیندانیکردن. زۆربەی ئەوانەی بەمجۆرە ئەزموونی ماڵنشینکردنیان کرد، کەسانی لانەواز و هەژار و ئاوارە و پەنابەر و کەمینەکان بوون. بۆیە توێژینەوەکان باسی سەرهەڵدانی کۆمەڵێك نەخۆشی دەروونی وەک خەمۆکی و تووڕەیی و فشاری رۆحی و نەخۆشی دیکە دەکەن، نەک لە ئەنجامی ڤایرۆسەکە، بەڵکو لە ئەنجامی دابڕان و رەشبینی و خۆخواردنەوە. دەروونناس و کۆمەڵناسان دەربارەی لێکەوتەکانی کۆڕۆنا باس لە زۆر کاریگەریی نەرێنی و هەندێ کاریگەری پۆزەتیڤیش دەکەن: بۆ نموونە ئەم مالنشینکردنە لە هەندێ وڵات‌دا بووە هۆی ئەوەی کە ژن و مێرد زیاتر لێک نزیک بن و پەیوەندیی زایەندیان بەهێزتر بێت، لەوانەیە لە ماوەی چەند مانگێکی دیکە رێژەی منداڵبوون لەو وڵاتانە زۆر بەرز بێتەوە بە بەراورد لەگەڵ رابردوو. لایەنێکی دیکەی ئەرێنی کۆڕۆنا بریتیە لە جۆرێکی دیکە لە هۆشیاری و بێداربوونەوە لە دۆخی ژینگە و سروشتی دەوروبەرمان. گۆی زەوی و جیهانی سروشتی لە ماوەی ماڵنشینکردن تا راددەیەک گەشانەوە و پاک بوونەوە لەو ژەهر و پیسبوونەی کە مرۆڤی سەردەم دەیڕژێنێتە ناخی زەوی و سروشت. ئەمانە ئەگەر بەردەوام بن، لێکەوتەی گەورەی ئەرێنیان دەبێ. بەڵام بەداخەوە کاریگەرییە نەرێنییەکان زۆرترن : بۆ نموونە توێژەران باس لە زیادبوونی رێژەی خۆکوشتن دەکەن لەگەڵ رێژەی نەخۆشیی دەروونی وەک رەشبینی و خەمۆکی، هەروەها زیادبوونی تەلاق و جیابوونەوەی ژن و مێرد، زۆرخۆری و قەڵەوبوون و تێکچوونی باری تەندروستی، سەرهەڵدانی زیاتری نایەکسانیی و نادادوەریی کۆمەڵایەتی و ئابووری لەگەڵ کەوتنەوەی توندوتیژی بە گشتی و لە ناو خێزان بە تایبەتی. لێکەوتەیەکی دیکەی نەرێنی کە نووسەری ئیسرائیلی یوڤال هەراری لە وتارێکیدا لە فاینەنشیەل تایمز هەر زوو هۆشداری دا لەبارەیەوە، بریتییە لە بەهێزبوونی سیستەمی سەرمایەداریی و کۆنترۆل و چاودێریی بەسەر رەفتار و جووڵەی مرۆڤ لە رێگای تەکنەلۆژیای مۆدێرنەوە، چونکە بە هۆی ئەپلیکەیشنێکەوە هەرزوو لە چین و ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی دیکەش دەتوانن تووشبووان بە ڤایرۆسەکە بدۆزنەوە. ئەمەش مەترسی ئەوەی لێ دەکرێت کە دەوڵەت و سیستەم و زل کۆمپانیاکانی وەرک گوگل و ئەپل و فەیسبووک لە رێگای ئەو ئەپلیکەیشنانەوە ئەوەندە بێنە ناو ژیانمانەوە، کە نەک هەر جووڵە و رەفتارمان کۆنترۆل بکەن، بەڵکو چۆنیەتی بیرکردنەوە و هەست و سۆزیشمان بزانن. ئەمەش مایەی نیگەرانیی زۆری لێ دەکرێت بۆ ئاییندە. ماڵنشینکردن قۆناغێکی راگوزەر بوو لە نێوان جیهانی دوێنێ و داهاتوودا کە لە زۆر رووەوە بووە هۆی دروستبوونی شێوازێکی نوێی ژیان، واتە جیهانی داهاتوومان لە زۆر رووەوە هەرگیز وەک رابردوو نابێتەوە. رێزان: لە دەستپێکی ئەم پەتایەوە ڕێژەی توندوتیژی لە سەر بنەمای جێندەری لە زیاد بوونە ؟ هۆکارەکەی بۆچی دەگەڕێننەوە؟ د. نەزەند: ئەمە راستە و راپۆرتی میدیا پرۆفێشنال و چاکەکان و دواتر توێژینەوە بەراییە ئەکادیمییەکان ئەمەیان پشت‌راست کردۆتەوە. هۆکارەکانی زیادبوونی توندوتیژیی خێزانیش زۆرن. لە ماوەی ماڵنشینکردن، مرۆڤ لە نێوان ترس و نادڵنیاییدا خۆی بینیەوە: ترس لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە و نادڵنیایی لەوەی کە دەگوزەری و لە ئاکامەکانی کەرەنتینە و ماڵنشینکردن. لەم ماوەیەدا جوگرافیامان بچووک بووەوە بە ئەندازەی خانوویەک، یا ئەپارتمانێک کە لە کۆمەڵگە رۆژهەڵاتییەکان ئەندامێکی زۆری خێزان تێیدا خزابوون. زۆربەی کاتیش بەچییەوە خەریک بووین؟ بە خۆپاراستن و کارکردن و پەروەردەی منداڵ" واتە کات و وزە و هۆشیارییەکی زۆرمان لە خۆپاراستن تەرخان کرد و لە هەمان کاتیش لە کارکردن، جا ئەو کارکردنە لە رێگای ئۆنلاینەوە بووبێ یا بۆ ئەوانەی کە دەبووایە لە دەرەوە کار بکەین، هەروەها لەبەر ئەوەی منداڵ لە مەکتەب دابڕا، ئەوە هەموو کاتەکانی لە ماڵەوە بەسەردەبرد و ئەرکی پەروەردەی کەوتە ئەستۆی دایک و باوکانەوە. راستە لە رێگای ئینتەرنێتەوە پەروەردە بەردەوام بوو، بەڵام ئەمە کەموکوڕی زۆری هەبوو: لە لایەکەوە منداڵە هەژارەکان، ئەوانەی لە خێزانی ئاوارە و پەنابەر و چینی رەشپێست و پەراوێزخراو بوون دەستیان بە ئینتەرنێت و تەنانە کۆمپیوتەریش رانەدەگەیشت و لە کۆرس و وانەکانیان دابڕان، لە لایەکی دیکەوە، رێکخستنی کات بووە تەحەددایەکی گەورە بۆ دایکان و باوکان: چونکە مرۆڤ کە هاندەری نەبوو کات و رۆژانەکی رێک بخات، ئاسان نییە لە چوارچێوەی ناوماڵدا هەم کاروباری ناوماڵ جێبەجێ بکات، کاری دەرەوە لە رێگای ئینتەرنێتەوە راپەڕێنێت و کات و ژیانی منداڵەکانیش رێک بخات. ئەمانە بە گوێرەی وتارێکی ئابووریناسی هاوکارم لە سیانسپۆ هێلین پێریڤییر، ئەرکی ژنان و پیاوانی زیاتر کرد. بەڵام ژنان زۆر زیاتر دەرەنجامی ئەم دۆخەیان کەوتە ئەستۆ، چونکە لە رووانگەی جێندەرییەوە ئەگەر لێی بڕوانین، ئەوە دەبینین کە ناوماڵ هەمیشە شوێنی ژن بووە، لە رووی مێژووییەوە پیاوان تەنها بۆ ئیسراحەت و ئارامی و ژەمە خۆراک هاتوونەتەوە ماڵ. ئەگەرچی ژنان لە دەرەوەش چالاک و کارمەند بوون، بەڵام ئەمە لە رابردوو نەبووە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە دابەشکردنی کار: پیاو لە فەڕەنسا و لە زۆربەی وڵاتانی دونیا و کوردستانی خۆشمان ئەگەر نەڵێم هەر هیچ، ئەوە زۆر کەمتر لە ژن کاروباری ناوماڵ رادەپەڕێنێ و دابی و پەمپێری کۆرپە دەگۆڕێ و قاپ دەشوا و لەگەڵ منداڵ کات بەسەر دەبا. راپۆرتێکی ئەنجومەنی باڵای یەکسانی فەڕەنسا باسی ئەوە دەکات، کە بۆ نمونە لە ماوەی ماڵنشینکردن و دواتریش ئافرەت زۆر سەرقاڵی کاروباری ناوماڵ و کرێکاری و خزمەتکاری بوو، پیاوان زیاتر لە پلاتفۆرمی میدیا بوونە زمانحاڵ و پایە بەرزەکانی میدیا و کەنالەکانیان بەڕێوە دەبرد. سەرەڕای هەموو ئەمانە، کۆڕۆنا ئەم سیستەمی کار و دابەشکردنی کاری خستە ژێر پرسیارەوە، رۆشناییەکی نوێی خستە سەر پایە و ئەرک و بەرپرسیارییەتی ژن و پیاو لەناو ماڵ. جگە لەمە ، هەروەکو وتت بەریەککەوتن و نزیکی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە زۆر شوێنی دونیا بە پێی راپۆرتەکان بووە هۆی توندوتیژیی خێزانی. بە پێی راپۆرتێکی بی بی سی، پیاوان لە ماوەی ماڵنشینکردن زیاتر تووشی پەستی و خەمۆکی بوون، چونکە کەسایەتیی ئەوان لەسەر بنەمای پیاوسالاری و لە پەیوەندییان بە فەزای دەرەوە و گشتیدا بنیات نراوە. ئەوان لە ماوەی ماڵنشینکردن، کە کەسایەتی و خۆیان لەناو خێزان و لە کاری ناوماڵ و منداڵ بەخێوکردن نەدەدۆزییەوە، ناوماڵیان بە شوێنی خۆیان نەدەزانی و تووشی نامۆبوون بوون. ئەم دۆخە لەوانەیە بۆ ژمارەیەکی کەم بووبێتە مایەی هۆشیاری و پرسیار و چاکسازیی لە خود، بەڵام بۆ زۆربەیان نەبوونی هۆشیاری و تێگەیشتن بووە هۆی گرژی و رەفتاری نابەجێ و توندوتیژ لەبەرامبەر منداڵ و ژناندا. بە گوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی کاریگەرییە نەرێنییەکانی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو لە سەر سێ گروپ رەنگیان داوەتەوە: منداڵان کە بەرەوڕووی هەراسانی و توندوتیژی و فەرامۆشکردن بوونەتەوە. لەم ماوەیەدا زۆربەیان گۆشەگیر و پەراوێز و پشتگوێ خراو بوون. گروپی دووەم، بریتی بوون لە ئافرەتان: ئەمان نەک هەر کارەکانیان زۆر زیاتر بوو زیاتر بوو. بەڵکو داواکاریی هاوژینەکانیان زیاتر بوو. راپۆرتەکەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەیسەلمێنێ کە لە رووی سێکسییەوە ئافرەتان هەراسان کراون و لە لایەن پیاوەکانیانەوە بە زۆر سێکسیان لەگەڵ کراوە، ئەمەش بە گوێرەی یاسای زۆر لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکەوێتە خانەی لاقەکردنەوە. بەڵام بەداخەوە لە لای ئێمە چەمکی رەزامەندی لە کاتی جووتبوون و پەیوەندیی زایەندیدا بە هەند وەرنەگیراوە و یاسا ئاوڕی لێ نەداوەتەوە. زۆرەملێی پیاوان وەک هەراسان کردن نەناسراوە. جگە لەمە، جۆرەکانی دیکەی توندوتیژیی جەستەیی و دەروونی و عاتیفی لە زیادبووندا بوون. گروپی سێیەم بریتی بوون لە بەساڵاچوو و تەمەندار و پەککەوتەکان: ئەمانە کە ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە زیاتر لێ دەکرا، بە پێی راپۆرتەکەی تەندروستیی جیهانیی لە زۆربەی وڵاتان فەرامۆش و پەراوێز خرابوون، کەس نەدەچوو بەلایانەوە لە ترسی تووشبوون و بۆ خۆپاراستن، بەشێکی زۆری ئەوانەی بە ڤایرۆسەکە لە فەڕەنسا و بەریتانیاش بۆ نموونە کۆچیان کرد، لەو گروپە بوون. یوئێن ویمێن باسی زیادبوونی جۆرێکی دیکەی توندوتیژی دەکات لەم ماوەیەدا، ئەویش توندوتیژیی مەجازییە، لە رێگای ئینتەرنێتەوە. چونکە لەم ماوەیە کوڕان و کچان کاتێکی زۆریان لەسەر ئینتەرنێت بەسەر دەبرد، کوڕان و پیاوان لە رێگای چات و مەسیج و کۆمێنتەوە کچانیان هەراسان کردووە. تەنانەت ئافرەتانی پیشەکار لە ئاستی باڵا لە کاتی وێبینار و کۆنفرانسەکانی سەر هێل هەراسان کراون لە لایەن ئەو کەسانەی خۆیان خزاندۆتە ناو ئەو پلاتفۆرمانە و لەوێوە هەوڵی تێکدانی گفتوگۆ و سووکایەتیکردنیان بە ژن داوە. رێزان: هەرێمی کوردستان چۆن وەڵامی ئەم پەتاییەی دایەوە ؟ بە گشتی ئەو ڕێکارانەی کردی چی بوون لە بواری کۆمەڵایەتی و ئابووری و تەندروستی ؟ ئایا بەڕێزتان وەک راوێژکاری نێودەوڵەتیی بۆ خوێندنی باڵا و جێندەر لە هەرێمی کوردستان و هاوکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێشوو بۆ بناغەدانان و پێشخستنی پرسی جێندەر لە بواری ئەکادیمی ودامەزراندنی سەنتەرەکانی جێندەر توانیوتانە چ هەنگاوێک بنێن بۆ هاوکاری کردنی ژنان لەم بارودۆخەدا؟ د. نەزەند: ئەمە کۆمەڵێک پرسیارە بە یەکجار. دەربارەی ئەوەی هەرێمی کوردستان چۆن وەڵامی ئەم پەتایەی دایەوە:. هەر لەسەرەتاوە زۆر بە جددی و پیشەگەرانە و باش هاتە پێشەوە. سەرەتا دەبێ ئەوە بڵێم کە وەلامدانەوەی دۆخێکی لەمجۆرە بە پلەی یەکەم ئەرکی دەسەڵاتی سیاسییە، بەڵام میدیا و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و تاکیش بەرپرسیارییەتییان لە ئەستۆدایە. لە سەر ئاستی حکومەت دەتوانین باسی دوو قۆناغی بەرەنگاربوونەوە بکەین. یەکەم: هەرێمی کوردستان سەرەڕای کەموکوڕییەکانی، پێش زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە و رۆژئاوا هەلسا بە وەرگرتنی کۆمەڵێ رێنمایی و پەیڕەو بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، هەروەها بۆ خۆپاراستن و چارەسەرکردنیش. هەموو سنورە نافەرمییەکانی داخست ( کە ئەمەش بۆ هەرێمێک کە بە فەرمی دەوڵەت نییە ئاسان نییە) ، لە فڕۆکە خانەکان سیستەمی پشکنینی خستە سەرپێ و کاری پێ کرد، کۆمەڵێ رێنمانیی دەرکرد بۆ ماڵنشینکردنی سەرجەم هاوڵاتیان و هەروەها کەرەنتینەی ئەوانەی دەهاتنە ناو هەرێمەوە. لە هەمووی گرنگتر ئەوە بوو کە کە هەفتەی سێێەمی مانگی شوباتەوە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ی پێکهێنا بە ئەندامییەتی هەموو وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارەکان و بەڕێوەبەرەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی. ئەم لیژنەیە بەردەوام کۆدەبووە و ئێستاش بەهەمان شیوە کاردەکات بۆ بەدواداچوون و داڕشتنی ستراتیژیی گونجاوتر و نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە. بەڵام لە هەموو ئەم کارانەدا پرسی جێندەر و ئاسایشی ناو خێزانەکان نەخرانە ناو پرۆگرام و پلانی کارەکانەوە. ئەمەش ئەوە دوپات دەکاتەوە کە پرسە کۆمەڵایەتی و جێندەرییەکان لە کاتی کارەسات و پەتا و جەنگدا دەخرێنە دواوە و لە پەراوێزدا مەمەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. قۆناغێ دووەم ئەوە بوو کە ماڵنشینکردن هەڵگیرا و قەدەغەی هاتوچۆ نەما و خەڵک ئازاد بوونەوە لە هاتوچۆ و دەرچوون. ئەم قۆناغە وەک پێویست پرۆگرامی هۆشیاری و ئاگادارکردنەوە بۆ خۆپاراستنی نەگرتبووە خۆی. ئەمەش بووە هۆی شەپۆڵی دووەمی پەتاکە و هەروەکو دەزانین خەڵکێکی زۆر تووش بوون. جا هەروەکو پێشتر وتم، لە هەردوو قۆناغدا پرسی جێندەر و ئاسایشی ناو خێزانەکان نەخرایە ناو چوارچێوەی ئەو پرۆگرام و کارانەی بۆ خۆپاراستن دارێژرابوون. بۆ نموونە وەزارەتی ناوخۆ کە راستەوخۆ سەرپەرشتیاری لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راستەوخۆ بەرپرسە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، لەم ماوەیەدا ٣٢ بەیانی دەرکردووە لە بارەی رێنمایی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە، بەڵام دەربارەی پرسی جێندەر و ئاسایش و تەندورستی خێزان رێنمایییان تێدا نییە. وەزارەتی تەندروستیش بە هەمان شێوە کاری زۆری کردووەو پرسی جێندەر و ئاسایش و تەندروستی خێزانی پەراوێز خستووە. بۆ ئەوەی زۆر لە پرسیارەکەت دوور نەکەومەوە، دواتر زیاتر باسی ئەمە دەکەم. لێرەدا بە پێویستی دەزانم ئەوە بڵێم کە بارودۆخی سیاسیی و ئابووری و ناتەبایی نێوان هێزە سیاسییەکانیش کەشێکی زۆر ناهەمواری دروست کردووە، خەڵک نا‌ئومێد بوون و هەندێکیان پرسی کۆرۆنایان بە سیاسی کرد و وەک پەرچەکردار و دژە حکومەت بەکاریان هێنا و خۆپاراستن و تەندروستی خۆیان خستە مەترسییەوە. لەمەشدا هەر هاوڵاتی و خەڵکی رەشورووت زەرەرمەند بوون. لە رووی ئابوورییەوە، کزبوونی بازاڕی کار و دواکەوتنی مووچە کاردانەوەی زۆر خراپی هەبوو و بووە هۆی نەمانی متمانە و نائومێدیی زیاتر بە دەسەڵات. هەر لەناو ئەم پرسیارەت رێزان خان، باسی رۆلی سەنتەرەکانی جێندەرت کرد، سوپاست دەکەم کە رۆلی منت وەک چالاکوان و ئەکادیمی و راوێژکاری نێودەوڵەتیی خوێندنی باڵا و جێندەر بیرهێنایەوە، چونکە لە کۆمەڵگەی ئێمە زۆر بە ئاسانی حەقیقەت دەشێوێندرێ و دەبێ هەمیشە راستییەکان وەبیر بهێندرێنەوە. دیارە تۆ لە زانکۆی سلێمانی ماوەی ساڵێک کۆرسی جێندەر و هونەرت وتۆتەوە شاهێدحاڵیکی باشی کە ئێمە ساڵانێکی زۆرە لەسەر ئەم پرسە کاردەکەین و لە ساڵی ٢٠١٠ و ٢٠١١ ەوە چەمکی جێندەرمان هێنایە ناو مەنهەجی خوێندن لە کوردستان و بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا لە زانکۆی سلێمانی جێگیر بوو. سەنتەری جێندەر و توندوتیژیی زانکۆی سلێمانی یەکەم سەنتەر بوو کە دامان مەزراند بە ئامانجی ئەوەی گەنجەکان لە زانکۆ ئاشنای ئەم چەمکە بن و کێشە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی راڤە بکەن، بیانخوێنن و توێژینەوەیان لەسەر بکەن بۆ بەرهەمهێنانی زانیاری و داتایەک کە هەم لە رووی مەعریفییەوە ببێتە سەرمایە و هەم لە رووی سیاسی و ستراتیژییشەوە وەک پلانی کار بخرێتە بەردەم دەسەڵاتداران بۆ ئەوەی وەک داتای بەڵگەئامێز کاریان پێ بکرێ و واقیعیان پێ چاک بکرێ. ئێستا دوای فەرمانی فەرمی سەرۆکی حکومەتی رابردوو لە رێگای ئەنجومەنی وەزیرانەوە، لە هەموو زانکۆکانی کوردستان سەنتەری تایبەت بە جێندەر هەیە. بەڵام بەداخەوە لەبەر زۆر هۆکاری مەعنەوی و ماددی و هەروەها بەهۆی بیرۆکراسییەتی سیستەمی خوێندن و حیزبایەتیی کەمدیدە لە زانکۆکانی کوردستان، سەنتەرەکان وەکو پێویست چالاک نین. لەم ماوەیەدا دەبووایە پەتای کۆڕۆنا ببێتە بابەتی توێژینەوە و داتا کۆکردنەوە و وێبینار و کۆنفرانس لە رووانگەی جێندەرییەوە، بەڵام زۆر کەم کاریان لەسەر کردووە. رێزان: ئەی ڕۆڵی چالاکوان و ڕێکخراوەی ژنان و پیاوان و ڕەگەزەکانی دی چی بوون؟ د. نەزەند: کە باسی چالاکوان و رێکخراوەکان دەکەین، پێویستە رۆلی میدیاش لەبیر نەکەین. دەربارەی رێکخراوەکان، بەرای من پەتای کۆڕۆنا وهوروژمی پەتای کۆرۆنا و بڕیارە خێراکان و چاوەڕواننەکراوی کاردانەوەکان، بوونە هۆی پەلەقاژێ و خۆخزاندنە ناوماڵ بە بێ هەست کردن بە بەرپرسیاری. ئەمەش وەک جۆرێک لە کەمتەرخەمی لە لایەن رێکخراوەکانەوە لێک درایەوە. راستە، بەداخەوە ئەوان لە سەرەتادا وەکو پێویست هۆشیارییان نەبوو تا لە رووی جێندەرییەوە کار لەسەر پەتاکە و کاردانەوەی ماڵنشینکردن لەسەر خێزان و ژنان و پیاوان بکەن. ئەمەش بووە شوێنی رەخنەی زۆر‌و نووسین لەسەریان. من خۆم بە شێوازێکی ئەکادیمی هەر زوو لەم رووەوە دوو وتارم بڵاوکردەوە بە مەبەستی دروستکردنی هۆشیاری و تێرامان لەم بابەتە. دیارە بەشێوەیەکی گشتی تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان وەکو پێویست کار لەسەر پەتای کۆڕۆنا لە رووانگەی جێندەرییەوە نەکراوە، هەندێ وێبینار کراوە و لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشەوە یەک دوو راپرسی ئەنجام دراون، بەڵام ئەمانە نەبوونەتە هۆی داڕشتنی پرۆگرامی تۆکمەی هۆشیاری و بەرهەمهێنانی زانیاریی بەڵگەئامێز و جۆریی دەربارەی کاردانەوەی مالنشینکردن لە سەر ژنان و پیاوان و منداڵان. هیوادارم سەنتەر و رێکخراوەکان و چالاکوانان لەمەودوا ئەم پرسە بە گرنگ وەربگرن. هەندێ نووسەر و چالاکوان وەک تاک لەم بوارەدا بە نووسین و کۆکردنەوەی داتا و بلاوکردنەوەی کتێب و تابلۆ و پرۆژەی هونەری بەشداریان کرد ، وەک خاتوو کنێر عەبدوڵا لە سلێمانی کە کتێبێکی بەرهەم هێناوە کۆکراوەی ئەو پرۆژە و تابلۆ و نووسینانەیە. ئەم کارانە رۆلیان هەبوو لە هۆشیاریی گشتی و دروستکردنی کۆدەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە و ئاسوودەیی تەندروستی، بەڵام زیاتر پرۆژەی تاک بوون وەک نەک هی رێکخراوەکان. رێزان: ئەو ڕێکارانە چی بوون کە دەبوو بکرایە و نەکراون؟ د. نەزەند: بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتایەکی جیهانی لەم ئاستە، پێویستیمان بە رێکاری گشتگیر و هەمەلایەنە هەیە، راستە حکومەت دەبێ رابەر بیت و جڵەوکێش بێت، بەڵام کۆمەڵگەی مەدەنی و کەنالەکانی میدیا و تاک و خێزان و دایکان و باوکان دەبێ پاسیڤ نەبن و رۆلیان هەبێ. لە سەر ئاستی حکومەت و دامودەزگای حکومییەکان، هەروەکو پێشتر وتم، وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی وەکو تەندروستی و ناوخۆ و لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کاریی زۆریان کردووە بۆ رێگەگرتن و پارێزگاری و چارەسەرکردن و هۆشیاری گشتی. بۆ نموونە وەزارەتی ناوخۆ هەروەکو پێشتر ئاماژەم پێ کرد، لەم ماوەیەدا ٣٢ بەیانی دەرکردووە لە بارەی رێنمایی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بەڵام دەربارەی پرسی جێندەر و ئاسایشی ناو خێزان رێنمایییان تێدا نییە. وەزارەتی تەندروستی کە کارێکی زۆری کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە، وەک دەرکردنی پرۆشۆر و نامیلکە و خولی هۆشیاری و دانانی هێلی گەرمی ١٢٢ بۆ ئەوەی هاوڵاتیان دەربارەی خۆپاراستن پەیوەندییان پێوە بکەن، دروستکردنی پۆرتالی تایبەت لەسەر مۆبایل بۆ ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیان. دەبووایە لەگەڵ ئەمانە رێنمایی تایبەت بە پرسی جێندەر و توندوتیژیی خێزانی و تەندروستی دەروونی ئەندامانی ناو خێزانیش هەبووایە. دەبوایە هەموو ئەم وەزارەتانە بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکان و ئەنجومەنی کاروباری خانمان لەچوارچێوەی پرۆگرامە گشتییەکان، رێنمایی تایبەتیان بۆ پرسی توندوتیژیی و ئاسایشی ناو خێزان داڕشتبا. ئێستا پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی ژمارە ٨ لە وەزارەتی ناوخۆیە کاری لەسەر دەکەن بۆ هەموارکردنەوەی، پێویستە ئەنجومەنی کاروباری خانمان و رێکخراوەکان و سەنتەرەکانی جێندەر لە پرۆژەیەکدا داواکارییەکانی ئافرەتان پێشکەش بە لیژنەی هەموار کردنەوەکە بکەن و لەوێدا برگەیەکیش دەربارەی پێداویستی و داخوازییەکانی ئافرەتان لە کاتی پەتای کوشندە و کارەساتە سروشتییەکانی دیکەی وەک لافاو و بوومەلەرزە دابڕێژن. چۆن لەم کاتانەدا پێداویستی و داخوازیی ژنان دابین بکرێت؟ پیاوان ناتوانن لە جیاتی ئێمە بیر لە پێداویستییەکانی ئافرەتان بکەنەوە، ناکرێ و ناتوانن زمانحاڵی ژنان بن لە ناوەندەکانی بڕیار. بە هەمان شێوە، رێکخراو و سەنتەرەکانیش دەتوانن و دەبێ دەستەوەستان نەوەستن و پرۆژە و پرۆگرامی تایبەتی جێندەری و تایبەت بە ئاسایشی ناو خێزانیان هەبێ. لە سەر ئاستی میدیا، دەبوایە میدیا رۆلێکی زۆر گەورەتر و کاراتر بگێڕێ بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و ئاگادارکردنی تاکی کورد لە رووی نەک تەنها خۆپاراستنەوە، بەڵکو لە رووی دەروونی و لە رووانگەی ماف و جێندەرییەوە. کەنالەکانی میدیا زیاتر کار لەسەر هەست و ئیحساسی خەڵک دەکەن، قسەی باو و نۆرمە پیاوسالارییەکان بەرهەم دێننەوە، لە جیاتی ئەوەی بە رووانێنێکی مۆدێرن کار لەسەر پرسی خێزان و ژنان ناکەن و ببنە مایەی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی، زۆرجار دەبنە هۆی توندوتیژیی. رێزان: مامەڵەو وەڵامدانەوەی تاکی کورد لەبەردەم ئەم پەتایە چۆن بوو ؟ د. نەزەند: تاک لە کۆمەڵگەیەکی گشتگیریی وەک کۆمەڵگەی کوردی بایەخی کەمە. کۆمەڵگەی کوردی لە رووانگەی سۆسیۆلۆژییەوە کۆمەڵگەیەکی تاکڕەو نییە، مرۆڤ وەک تاک سەربەخۆ نییە، نە لە رووی کۆمەڵایەتییەوە، نە لە رووی دەروونی و فیکری ورۆحییەوە. ئەمەش وادەکات مرۆڤەکان لاواز بن، متمانەیان بەخۆیان نەبێ، بێ دەرەتان و بێباک و یاخی بن و خۆیان وەک پێویست نەپارێزن. بیرمان نەچێ ئێمە کۆمەڵگەیەکین پێکەوە بەستراینەوە، بە بێ یەک هەڵناکەین، ناتوانین بە تەنها بژین، ناتوانین بە تەنها گەشە بکەین، تەنانەت ناتوانین سەماش بە تەنها بکەین. تاک لە کۆمەڵگەی ئێمە خۆی بە گروپ هەڵواسیوە، جا ئەو گروپە دەشێ بنەماڵە بێ، حیزب و خێل و دەستەی بەناو رۆشنبیری بێ، لەناویاندا تاک بە ئاسانی دەکەوێتە ژێر کاریگەری هەست و عاتیفە. ئەم دۆخە و پەیوەندیمان لەگەڵ یەکتری و لەگەڵ دەوروبەر و لەگەڵ سروشت زۆر شت دەربارەی مرۆڤی کورد دەڵێ. لێرەدا رووانینی تاک بۆ چەمکی ماڵ و تەنهایی رووانینێکی فەلسەفی و قووڵ نییە کە لە کاتی تەنگانە بەهانایەوە بێ، لەگەڵ خۆی هەڵبکات، بێباک نەبێ، جوانبین بێ، سەربەخۆ بێت، بگەڕێتەوە لای خۆی و جوانتر لەگەڵ خۆی بژی، ئەمە وا دەکات لەگەڵ خێزان و دەوروبەریش ژیانێکی جوانتر و دوور لە توندوتیژی بژی، نەک تەنها ئەرکی گروپ راپەڕێنێ، بەڵکو بە هۆشیارییەوە بژی و ئەقلی رەخنەیی هەبێ، خۆی بە بەرپرسیار بزانێ بەرامبەر ئەوانی دیکە، بەرامبەر ئەوەی لە دەوروبەری دەگوزەرێ: هۆشیار بێ لەوەی کە کردەوە و رەفتارەکانی کاردانەوەیان هەیە لەسەر ئەوانی دیکە و دەبێ لەسەر بنەمای رێزگرتن و شارستانییەت بەرپرسیارانە هەڵس و کەوت بکات. دەزانم بارودۆخی سیاسی و ئابووری نالەبارە و تاک بێ دەرەتانە، بەڵام دەبێ بە شێوەیەکی فەلسەفی خۆی بخاتە ژێر پرسیارەوە بۆ ئەوەی بەختەوەر و تەندروست بێ. رێزان: بارودۆخی ئاوارەکانی دەکەونە سنوری هەرێمی کوردستانەوە چۆن بوو؟ بەتایبەت بارودۆخی ژنان و منداڵان؟ د. نەزەند: ڤایرۆسی کۆرۆنا پیشانی داین کە لەکاتی پەتا و کارەساتە سروشتییەکان چینی هەژار و ئاوارە و پەنابەر و پەراوێزخراوەکان زیاتر بەرەوڕووی مەترسی تووشىبوون و توندوتیژی دەبنەوە. بە واتایەکی دیکە نایەکسانیی و نادادوەریی کۆمەڵایەتی و هەژاری زەمینەی گەورەتر دەڕەخسێنن بۆ تووشبوون بە ڤایرۆس و پەتا و توندوتیژییەکان و قووڵبوونەوەی نایەکسانی و ناڕەوایی لەسەر ئاستی جیهان. یوڤال هەراری لەم بارەیەوە وتارێکی زۆر جوانی لە فاینەنشیەل تایمز بڵاوکردەوە و هەر زوو هۆشداری دا کە ماڵنشینکردن سیستەمی سەرمایەداری و چاودێریی بەسەر رەفتاری تاکەکان و نەیەکسانی زیاتر دەکات و ئەمەش مەترسی گەورەی لێ دەکەوێتەوە لە ئایندە. ئاوارە و پەنابەرەکان لە دوو رووەوە دابڕاو و گۆشەگیر و مەنفی بوون: ئەوان لە کامپ بوون، ژیار و گوزەرانیان بە جیهانی دەرەوەی کامپەوە بەند بوو: هاوکاریی ناوخۆ و نێودەوڵەتی و خێرخوازی. ئەمانە هەموو وەستان بە هۆی قەدەغەی هاتوچؤەوە، بۆیە ئەوان زیاتر لەهەر چین و توێژێکی دیکەی کۆمەڵگەی بەرەڕووی مەترسی و نەخۆشی دەروونی و توندوتیژی و نایەکسانی بوونەوە. بەڵام جێگای سەرنجە کە لە کامپەکان پیاوان زیاتر لانەواز و پەست و نەخۆش بوون. ژنانیش ئەرکییان زۆر زیاتر بوو. ئەمە سەرەنجامی وێبینارێکی سیانسپۆیە کە من ئامادەکار و بەڕێوەبەری بووم لە مانگی مایس. لەوێدا بە گوێرەی راگەیاندنێکی پرۆفیسۆر جان ئیلهان کزلهان، لە کاتێکدا ئافرەتەکان لە کامپ بەردەوام بوون لە راپەڕاندنی کاروبارەکانی ناوماڵ و منداڵەکان، پیاوەکان بێ کار و بێ ئامانج بوون و وەک سەر لێشێواو نەیاندەزانی و نەیاندەتوانی هیچ بکەن. بەرای من پەتای کۆڕۆنا کاردانەوەی زۆر زۆری لێ دەکەوێتەوە و لە ئێستا زووە هەموو ئاکامە نەرێنییەکانی بزانین. بەڵام دەزانین کە بۆ نمونە لە کامپەکان، تووشبوونی یەک تاکە کەس بەسە بۆ ئەوەی هەموو کامپ تووشی پەتاکە بێت، چونکە داخراوە و هەمووان لە جوگرافیایەکی زۆر تەسکدا خزێندراون و بواری رزگاربوون کەم دەبێ. رێزان: لە هەرێمی کوردستان چ پڕۆگرام و ڕێوشوێنێک لە پڕۆژەدایە لەسەر ئاستی تاکە کەس، وەک چالاکوانی بواری جێندەری، و ڕێکخراوە و دامەزراوە حکومی و ناحکومەییەکان هەتاوەکو بەرەنگاری ئەم پەتایە و کارەساتی لەو جۆرە بدەینەوە لە داهاتوودا؟ د. نەزەند: رێزان خاتوون، دەبێ بیرمان نەچێ کە ئێمە باس لە هەرێمێک دەکەین کە لە رووی سیاسی وئابوورییەوە سەرجەخۆ و جێگیر نییە و هەڕەشەی تێرۆریست و دوژمنانی ناوچەکەی بەردەوام لەسەرە- وەکو تورکیا و ئێران بۆ نموونە. هەروەکو سیمۆن دو بواڤوار دەڵێ، هەرکاتێ بار و دۆخی سیاسی و ئابووری تێکچوو، دەستکەوتەکانی ژنان دەکەوێتە بەردەم مەترسییەوە، بۆیە دەبێ هەمیشە وریا و هۆشیار بین. ئەمڕۆ لە کوردستان بارودۆخی سیاسی و ئابووریی باش نیە، هێزە سیاسییەکان وەک پێویست یەکگرتوو نین، هەڕەشە و بۆوردومانی دەوڵەتانی ناوچەکە دۆخێکی نالەبار و پرمەترسییان دروست کردووە. هەموو ئەمانە لە پەتای کۆڕۆنا ترسناکترن. بۆ ئەوەی بگەینە ئاستێکی باڵا لەسەر ئاستی فیکری و کردەنی، پێویستیمان بە زانین و زانیاری هەیە، پێویستیمان بە ناوەندی فیکری و فەلسەفییەوە هەیە، پێویستیمان بە توێژینەوەی جۆری و بەرهەمهێنانی زانیاری و داتای بەڵگەئامێز کە ناوەندە ئەکادیمییەکان و سەنتەرەکانی جێندەر دەبێ پێی هەڵسن. ئەم زانیاری و داتایانە وەک پلانی کار بخرێنە بەردەم دەسەلات و پۆلەسی داڕێژەران تا کاری پێ بکەن. تاکی هۆشیار و سەربەخۆ دەتوانی بە پرۆژەی بوێر لە بواری هونەر و ئەدەب و ئابووری و تەندروستی و هتد، رۆلی چالاکی هەبێ لە دروستکردنی کۆدەنگی و بەرەنگاربوونەوەی پەتا و ترس و نادادوەرییەکان. رێکخراوەکان دەشێ زیاتر چالاک بن، هێڵی گەرم و پلانی بەدەنگەوەهاتنیان هەبێ بۆ کاتی پەتا و ئیمێرجنسی وەک پەتای کۆرۆنا. میدیا دەبێ خۆی بە بەرپرس بزانێ لە بەرامبەر کۆمەڵگە، رۆلی باشتر ببینێ لە هۆشیارکردنەوەی رای گشتی و نۆرمە پیاوسالارییەکان چیتر بەرهەم نەهێنێتەوە و پلانی جێندەری هەبێ. دەسەڵات دەبێ هەمیشە رابەر بێت و هەردەم لە پێشەوەی کۆمەڵگە بێت بە ستراتیژیی گونجاو بەرەنگاری دۆخی لەمجۆرە بێتەوە. لە هەمووی گرنگتر، چۆن بەرەنگاری پەتای کۆڕۆنا دەبینەوە، دەبێ ئاواش بەرەنگاری ئەم دۆخە ترسناکە بینەوە. ژنان لە کوردستان دەبێ دەستەوەستان نەوەستن، دەبێ پەراوێزخستن قبوڵ نەکەن، خۆیان لە کاریگەریی حیزبی رزگار بکەن، شەڕی ساردی خۆکوژی و ئەهلی لە نێوان خۆیان نەکەن، بەلکو رۆلیان هەبێ لە نەهێشتنی گرژی و تەنگژەکان و کاربکەن بۆ نزیککردنەوەی هێزەکان و دانووستان و دروستکردنی ئاشتی و ئاسایش لە رووی سیاسی وکۆمەڵایەتییەوە، واتە لەناو ماڵ و و ناوەندە سیاسییەکان و ژوورەکانی بڕیار و شوێنە گشتییەکاندا تا ئاستی بڕیارەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڕۆنا. وەک ژن و وەک کورد و وەک پەنابەر و ئاوارە، من ئەزموونی هەموو جۆرە توندوتیژی و چەوسانەوەیەکم کردووە. بەڵام نابێ خۆمان وەک قوربانی ببینین، بەڵکو بە زانین و فیکر و بەرخودان دەتوانین هەموو ئەستەنگێک تێپەڕێنین. بۆ دوا وشە، حەز دەکەم بە دێرە شیعرێکی هۆلدەرلین کۆتایی بەم گفتوگۆیە بهێنم: “where the danger is, also grows the saving power ”, واتە کاتێ بەرەورووی مەترسی دەبینەوە، لە هەمان کاتدا هێزی خۆرزگارکردنیش گەشە دەکات. سوپاس. بۆ بینینی ڤیدیۆکە، تکایە کلیک لەسە رئەم لینکە بکە: https://zoom.us/rec/play/v5N_dur8qzI3T9aX4wSDC6V9W9W0LaysgXUfq_UOzEm0AiMGMFD1N7EUN-Ll2Uk42YoTVDAXz3GQ7c8M?continueMode=true
هاوڵاتى سۆران عه‌بدولڕه‌حمان تاوده‌ر، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ى چاپخانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که‌پیشه‌سازى چاپ گرنگترین کێشه‌ى بێپلانى حکومه‌تە. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:» له‌کۆى (40) چاپخانه له‌هه‌رێمى کوردستان (50) ملیۆن د‌ۆلارى تێدا خه‌رج کراوه‌و پێویستیان به‌هاوکارى حکومه‌ته، به‌ڵام حکومه‌ت کتێبه‌کانى له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه چاپ ده‌کات». هاوڵاتى: کێشه‌ى چاپخانه‌کانى کوردستان (حکومه‌ته، یا نووسه‌ران یا ناوه‌نده‌کانى چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ن؟ سۆران تاوده‌ر: به‌هۆى ئه‌وه‌ى پیشه‌ى چاپ به رووه پیشه‌سازییه‌که‌ى له‌هه‌رێمى کوردستان پیشه‌یه‌کى نوێیه، ده‌توانین بڵێین ته‌مه‌نى بیست ساڵى تێپه‌ڕنه‌کردووه، بۆیه هه‌ر پیشه‌یه‌ک که ده‌ستپێده‌کات رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه، به‌ڕاى ئێمه پیشه‌سازى چاپ گه‌وره‌ترین کێشه‌ى نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى نێوان حکومه‌ت و که‌رتى چاپخانه‌کانه، به‌پله‌ى یه‌که‌میش حکومه‌ت به‌رپرسه له‌م کێشه‌یه به‌هۆى نه‌بوونى پلان، که‌چۆن ئه‌و که‌رته ئاڕاسته بکات و بیخاته سه‌رپێى خۆى. هاوڵاتى: بڕى ئه‌و پاڕه‌یه چه‌نده که به‌هۆى چاپکردن ساڵانه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان؟ سۆران تاوده‌ر: دیاریکردنى بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌هۆى بردنه ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ئه‌رکێکى قورسه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حکومه‌ت له‌کاتى هێنان و بردنى ئه‌و چاپکراوانه داتاى دروست تۆمار ناکات، بۆیه مه‌زه‌نده‌کردنى ده‌رچوونى ئه‌و پاره‌یه بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ئه‌سته‌مه، چونکه ئاشکرایه هه‌رکاتێک هه‌زار دانه له‌کتێبێکى ئاسایى ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم چاپبکرێت بۆ نموونه هه‌زار د‌ۆلارى تێبچێت، هه‌مان کتێب له‌وانه‌یه به‌گۆڕینى جۆرى کاغه‌زو ره‌نگى چاپه‌که‌ى تێچووى ئه‌و چاپه دوو قات بکاته‌وه که له‌بنه‌ڕه‌تیشدا له‌لاى حکومه‌ت هه‌مان حسابى ژماره‌ى کتێبه‌کانى بۆ ده‌کرێت، له‌وانه‌شه دوو هه‌زار د‌ۆلارى تێچووبێت له‌کاتێکدا هه‌مان ژماره‌ى لاپه‌ڕه‌یه‌یان هه‌یه، به‌ڵام له‌ڕووى چۆنیه‌تییه‌وه جیاوازە. هاوڵاتى: کۆى ئه‌و سه‌رمایه‌یه چه‌نده که له‌بوارى چاپه‌مه‌نیدا به‌گه‌ڕخراوه؟ سۆران تاوده‌ر: هه‌ژمارکردنى سه‌رمایه‌ى به‌کارهاتوو بۆ کارى چاپ به‌سێ شێوه هه‌ژمارده‌کرێت، سه‌ره‌تا بۆ دروستکردنى بیناى چاپخانه‌و دواتر کڕینى مه‌کینه‌کانى چاپ و دواتریش پاره‌ى تێچوون بۆ کڕینى که‌ره‌سه‌کانى چاپ وه‌ک (کاغه‌ز، مه‌ره‌که‌ب، پلێت…تد)، که به‌عه‌ره‌بى پێى ده‌وترێت (مواد التشغیل)، که‌هه‌ر چاپخانه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر بڕیاربێت چاپى کتێب بکات پێویستى به‌چه‌ند ئامێرێک ده‌بێت که له‌که‌مترین حاڵه‌تدا بڕى (500) هه‌زار د‌ۆلارى پێویست ده‌بێت و ئه‌گه‌ر به‌تێکڕایى وه‌ریبگرین هه‌ر چاپخانه‌یه‌کى تاڕاده‌یه‌ک ستاندارد پێویستى به یه‌ک ملیۆن و (500) هه‌زار دۆلار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌شێوه‌یه‌کى ئاسایى کاربکات، که له‌هه‌ندێک له‌چاپخانه‌کانى سلێمانى و هه‌ولێریش بڕى پاره‌ى خه‌رجکراو گه‌یشتۆته نزیکه‌ى (5) ملیۆن دۆلار، ئه‌گه‌ر به‌گشتى وه‌ریبگرین زیاتر له (50) ملیۆن دۆلار له‌م که‌رته‌دا خه‌رجکراوه. هاوڵاتى: چه‌ند خێزان بژێویى ژیانیان له‌سه‌ر چاپخانه‌کانه له‌هه‌رێم؟ سۆران تاوده‌ر: پیشه‌ى چاپ له‌ته‌واوى وڵاتان واناسراوه که‌ده‌زگایه‌کى خێرایه بۆ ره‌خساندنى هه‌لى کار، بۆیه مه‌زه‌نده ده‌که‌ین به‌پشتگیرى چاپخانه‌کان و سنووردارکردنى بردنه‌ده‌ره‌وه‌ى چاپ هه‌لى کار بۆ زیاتر له (1000) که‌س له‌ئه‌ندازیارى کاره‌باو ئه‌ندازیارى میکانیک و وه‌ستاو کرێکارى ناو چاپخانه ده‌ڕه‌خسێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک له‌وانه خاوه‌نى خێزانێکى پێنج که‌سى بن واتا (5) هه‌زار که‌س له‌م که‌رته سوودمه‌ندده‌بن، که به‌داخه‌وه به‌شى زۆر له‌و پاره‌یه‌ى که‌ته‌رخان ده‌کرێت بۆ ئه‌م بواره وڵاتانى دراوسێ به‌کارى ده‌هێنن له‌که‌مکردنه‌وه‌ى بێکارى له‌وڵاتى خۆیان، بۆیه لێره‌وه داوا له‌ڕێزدار جه‌نابى وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌که‌ین به‌خێرایى له‌سه‌ر بردنه ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م هه‌له زۆره‌ى کار به‌ده‌نگ بێن و چیتر رێگا نه‌ده‌ن ئه‌م هه‌لانه بچنه ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم. هاوڵاتى: چه‌ند ساڵه کتێبه‌کانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم بۆ چاپکردن؟ سۆران تاوده‌ر: لێره‌دا ده‌بێت باسى ئه‌وه بکه‌ین پاش راپه‌ڕینى 1991 وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده مێژوویه‌کى جوانى هه‌یه له‌چاپکردنى کتێبى پرۆگرامه‌کانى خوێندن به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر، کتێبه‌کانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌چاپخانه‌که‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده چاپ ده‌کران، واته وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌یتوانى به‌شى خۆى چاپبکات، دواى رووخانى سه‌دام له‌ساڵى 2003و گۆڕینى پڕۆگرامه‌کانى خوێندن له‌ساڵى 2007، حکومه‌تى هه‌رێم گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ دوو کۆمپانیا کرد به‌ناوه‌کانى (جیۆپرۆجێکتى لوبنانى، ماکمیلانى به‌ریتانى) ئه‌و گرێبه‌سته تاکابینه‌ى پێشوو به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌به‌ر ئه‌و ناحه‌قییه زۆره‌ى که‌هه‌بوو هه‌ر کابینه‌ى پێشوو گرێبه‌ستى هه‌ردوو کۆمپانیاى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و کتێبه‌کان که‌وتنه‌وه ده‌ست وه‌زاره‌ت خۆى، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونى ئاماده‌کارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و نه‌بوونى تێگه‌شتێنکى ته‌واو بۆ چاپکردنى کتێبه له‌ناوه‌وه، بۆیه دیسان کتێبه‌کانى له‌ڕێگاى ته‌نده‌ره‌وه که‌وته‌وه باوه‌شى چاپخانه‌کانى وڵاتى تورکیا که‌ده‌کرا ئه‌و رێژه‌یه‌ى له‌ناوخۆ ده‌توانرێت چاپبکرێت بدرێت به‌چاپخانه‌کانى ناوخۆ. ئه‌م جۆره له‌نه‌خوێندنه‌وه‌ى ده‌ستى کارى ناوخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه وایکردووه نزیکه‌ى (120) ملیۆن کتێب له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم چاپبکرێت که به‌شێوه‌یه‌که ده‌توانین بڵێین ئه‌و رێژه‌یه‌ى له‌ناوخۆ چاپکراوه رێژه‌که‌ى زۆر له‌نه‌بوونه‌وه نزیکه. هاوڵاتى: ئایا چاپخانه ناوخۆییه‌کان تواناى چاپکردنى ئه‌و رێژه زۆره‌ى کتێبیان هه‌یه؟ سۆران تاوده‌ر: به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه هه‌یانه ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌کت بۆ بهێنمه‌وه، ساڵی 2018 وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق بڕیار ده‌دات که‌سه‌رجه‌م کتێبه‌کانى پرۆگرامى خوێندن له‌ناوخۆ چاپ بکات به‌شێک له‌چاپخانه‌کانى ناو هه‌رێمیش سیڤى خۆیان پێشکه‌شکرد خۆشبه‌ختانه چاپخانه‌ى ماردین توانى گرێبه‌ستێک ئه‌نجامبدات و له‌وماوه‌یه که‌متر له‌دوو مانگ ملیۆنێک و (500) هه‌زار کتێبى به‌کوالێتى ئه‌وروپى بۆ چاپکردن، که‌ئه‌م رێژه‌یه ده‌کاته یه‌ک له‌سه‌ر شه‌شى کۆى ئه‌و کتێبانه‌ى که‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ساڵانه چاپى ده‌کات. بۆیه ئه‌م رێژه‌یه ده‌کرێت بکرێته پێوه‌رێکى بڕواپێکراو بۆ تواناى چاپخانه‌کان، جێگاى به‌بیرهێنانه‌وه‌شه وڵاتى ئه‌ڵمانیا که‌ئێستا به‌دایکى پیشه‌سازى چاپ هه‌ژمار ده‌کرێت، به‌هه‌مان رێچکه‌دا رۆیشتووه تاگه‌یشتووه به‌و ئه‌ڵمانیایەى ئه‌مڕۆ. هاوڵاتى: گله‌یى ئه‌وه ده‌کرێت کوالێتى چاپى چاپخانه‌کانى کوردستان خراپه؟ سۆران تاوه‌در: کوالیتى چاپ شتێکى رێژه‌ییه‌و که‌س ناتوانێت به‌ژماره باسى کوالیتى بکات به‌نموونه ده‌یهێنمه‌وه هه‌ر ئێستا خوێنه‌رى ئه‌م ده‌قه، بڕۆ کتێبێکى زانسته‌کانى هه‌ر پۆلێکى که له‌ماڵتان هه‌یه به‌و مه‌رجه‌ى به‌کارهاتبێت سه‌یربکه بزانه هیچى به‌سه‌ر هیچه‌وه ماوه‌و هه‌مووى په‌ڕپه‌ڕ نه‌بووه، ئه‌وه له‌کاتێکدا که له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمیش چاپکراوه، که‌واته ئه‌وانه‌ى باسى کوالێتى ده‌که‌ن به‌هه‌ر شێوه‌یه‌کى ده‌یانه‌وێت بۆیان ده‌سه‌لمێنین که‌وا کوالێتى چاپ له‌کوردستان کوالێتییه‌کى قه‌بوڵکراوه. له‌لایه‌کى تر چه‌ند شتێک کاریگه‌ریى له‌سه‌ر کوالێتى کتێب دروستده‌که‌ن ئه‌وانیش، کاغه‌ز و که‌ره‌سته‌کانى چاپن، به‌ڵام دیسان ده‌بێت ئه‌و که‌سه‌ى له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده خه‌سڵه‌ته‌کانى کتێب دیاریده‌کات ئه‌و بڕیار له‌سه‌ر جۆرى کاغه‌زو جۆرى چاپه‌که بدات. له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده فۆرمى هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ کوالێتى کتێب هه‌یه که ئێمه‌ى خاوه‌ن چاپخانه‌کان به‌یه‌کێک له‌هه‌ره جوانه‌کانى هه‌ڵسه‌نگاندنى داده‌نێین و له‌وێوه ئاماده‌یى ده‌رده‌بڕین بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و کتێبانه‌ى له‌ناوخۆ چاپده‌کرێن. ئه‌و که‌سانه‌ى گله‌یى له‌کوالێتى کتێبه‌کان ده‌که‌ن که‌سانێکن فڕیان به‌سه‌ر چاپخانه‌وه نییه، یا وه‌ک مشه‌خۆر له‌بردنه ده‌ره‌وه‌ى کتێب سوودمه‌ندن. هاوڵاتى: ئه‌ى بۆ نرخ چى ده‌ڵێیت که باسده‌کرێت نرخیشتان گرانه؟ سۆران تاوده‌ر: یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى نرخى چاپکردنى کتێب زۆر ئاسانه، له‌ئێستادا ده‌زگا فه‌رمییه‌کانى حکومه‌ت له‌ڕێگه‌ى وه‌رگرتنى نرخ یان ململانێى نرخ به‌هۆى ته‌نده‌ره‌وه که‌مترین ده‌گه‌نه که‌مترین نرخى چاپ، هه‌ر ئه‌م سیستمه سیستمێکى جیهانیشه‌و له‌ئێستادا له‌کوردستانیش په‌یڕه‌و ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى باسى گرانیى نرخ ده‌که‌ن و تانه له‌چاپخانه‌کانى خۆمان ده‌ده‌ن مه‌به‌ستیانه له‌چاو وڵاتێکى وه‌ک ئێران یاخود تورکیا نرخى ئێره گرانه که‌ئه‌مه‌ش هۆکارى خۆى هه‌یه که‌گرنگترینیان سیستمى ئابوورى و سیاسى ئه‌و وڵاته‌یه که‌چۆن چۆنى هانى پیشه‌سازى ناوخۆیى خۆى ده‌دات و چۆن سه‌رنجى ئێمه بۆخۆیان راده‌کێشن تا پشت له‌پیشه‌سازى ناوخۆى خۆمان بکه‌ین و هانا بۆ ده‌زگاکانى ئه‌وان ببه‌ین. هاوڵاتى: ئه‌م کێشه‌یه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، ئێوه ده‌تانه‌وێت چى بکه‌ن؟ سۆران تاوده‌ر: یه‌کێک له‌هه‌ره کێشه گرنگه‌کان نه‌بوونى کاره، واته نه‌بوونى هه‌لى کار، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌یه که‌چاپکراوه‌کان ده‌برێنه ده‌ره‌وه، بۆیه هه‌رکات هاتوو کتێب و چاپکراوه‌کان به‌گشتى نه‌برانه ده‌ره‌وه کێشه‌که چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، چونکه ئێمه له‌چاپخانه ته‌نها کتێب چاپ ناکه‌ین ده‌یان شتى تر هه‌یه که‌به‌شدارده‌بن له‌بووژانه‌وەى پیشه‌سازى، چاپ وه‌کو بروشوور و که‌ته‌لۆک و ..هتد که هه‌موویان ده‌چنه ده‌ره‌وه‌و کارى بێشومارى کۆمپانیاکان به‌هۆى بازاڕى ئازاده‌وه ده‌برێته ده‌ره‌وه، که به‌بازاڕى ئازادى نازانم، ئه‌مه جۆرێکه له‌کارکردن بۆ پووکاندنه‌وه‌ى ئابوورى ناوخۆ‌و که‌رتى چاپ. ئه‌گه‌ر بێت و بردنه ده‌ره‌وه‌ى کتێب و چاپکراوه‌کان سنووردارکرا به‌دڵنیاییه‌وه زۆرینه‌ى کێشه‌ى چاپخانه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، چونکه چاپخانه ناوخۆییه‌کان ئاماده‌یى ته‌واویان بۆ له‌باوه‌شگرتنى ئه‌م کاره هه‌یه. هاوڵاتى: چ داواکاریه‌کتان له‌حکومه‌تى هه‌رێم هه‌یه؟ سۆران تاوده‌ر: داواکارییه‌کانمان ئاراسته‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێک ده‌که‌ین، که‌بریتین له وه‌زاره‌تى کار‌و پیشه‌سازى و وه‌زاره‌تى پلاندانان و رۆشنبیرى و وه‌زاره‌تى دارایى و داوایان لێده‌که‌ین پاڵه‌په‌ستۆ بخه‌نه سه‌ر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌شێک له‌چاپکراوه‌کانى خۆى له‌ناو هه‌رێم چاپبکات. له‌نزیکه‌وه ئاگادارى ئه‌م کابینه‌یه‌م به‌تایبه‌تى مامۆستا مه‌ریوان به‌گۆک که‌به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یه، به‌دڵ پشتگیریى چاپخانه‌کان ده‌کات به‌مه‌رجێک کوالێتى باش پێشکه‌ش بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و بازاڕه ئازاده‌ى که حکومه‌تى هه‌رێم فه‌راهه‌مى کردووه بۆ سه‌رجه‌م کۆمپانیاکانى بیانى، به‌داخه‌وه هه‌وڵه‌کانى کاک مه‌ریوان و ئێمه‌مانانیش ده‌که‌ونه ژێرپێ، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ى ئێمه مایه‌ى سه‌رنجى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بوو، ئێمه له‌شوێنى خۆمانه‌وه دڵنیایى ده‌ده‌ینه لیژنه‌کانى وه‌زاره‌ت که‌ده‌توانن به‌هه‌مان کوالێتى و به‌هه‌مان نرخى ده‌ره‌وه‌ش له‌کوردستان کتێب چاپبکرێت، به‌ڵام پێویستى به‌زه‌مانات و پشگیریکردنى حکومى هه‌یه. هاوڵاتى: راتان له‌سه‌ر ئه‌داى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى چییه‌و بڕیاره‌کانیان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ سۆران تاوده‌ر: وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى هیچ بڕیارێکى نییه بۆ سنوردارکردنى بردنه‌ده‌ره‌وه‌ى چاپ، به‌داخه‌وه لێره‌و له‌وێ ده‌بینین چه‌ند کتێبێک سپۆنسه‌رى کراون که‌ناوى به‌رپرسانى حکومه‌تی هه‌رێمیان له‌سه‌ره، بۆیه داواکارین له‌ڕێزدار وه‌زیرى رۆشنبیریى چه‌ند هه‌نگاوێک بگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى چیتر ئه‌م که‌رته گرنگه‌ى وڵات به‌ره‌و پووکانه‌وه نه‌چێت. پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیرى رۆشنبیرى ئه‌م چه‌ند خاڵه بخاته به‌رنامه‌ى کاریه‌وه‌و کاریان له‌سه‌ربکات یه‌که‌م: لابردنى باجى گومرگ له‌سه‌ر که‌ره‌سه‌کانى چاپ. دووه‌م: زیادکردنى باجى گومرگ له‌سه‌ر ئه‌و چاپکراوانه‌ى که له‌ده‌ره‌وه دێنه‌وه ناو وڵات. سێیه‌م: لابردنى مادده‌ى (13) له‌یاساى ژماره 10ى ساڵى 1993. چواره‌م: هه‌ر له‌ڕێگه‌ى ژماره‌ى سپاردنه‌وه ده‌توانرێت ئه‌و کتێبانه‌ى له‌ده‌ره‌وه چاپده‌کرێن سانسۆر بکرێن.
ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکراى ده‌کات زیادبوونى حاڵه‌ته‌کانى تووشبوون به‌په‌تاى کۆرۆنا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که له‌سه‌ر ئاستى تاک هاوڵاتیانى هه‌ولێرو دهۆک خۆپارێزى ناکه‌ن و ده‌شڵێت:" هه‌ر که‌سێک له‌ماڵه‌وه خۆى که‌ره‌نتین کردووه ئه‌گه‌ر پێویستى به ئۆکسجین بێت راسته‌وخۆ ده‌بێت بچێته نه‌خۆشخانه". نزیکه‌ى دووهه‌فته‌یه له پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک په‌تاى کۆرۆنا زیادى کردووه‌و به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وام هۆشدارى ده‌ده‌نه هاوڵاتیان تا خۆیان و که‌سوکاریان و هاوشارییه‌کانیان بپارێزن و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن، سه‌ره‌راى ئه‌وه ژماره‌ى تووشبوان ئامارێکى به‌رزى تۆمار کردووه‌و ئه‌مڕۆ پێنجه‌مین گیان له‌ده‌ستدان له پارێزگاى دهۆک تۆمارکراوه. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" زیادبوونى ژماره‌ى تووشبوان له پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا دۆخێکى ترسناکه‌و له‌سه‌ر ئاستى تاک هاوڵاتیان له‌و دوو پارێزگایه پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌کانى خۆپارێزییه‌وه". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، تێکه‌ڵاوى زۆر‌و گروپ له شوێنه گه‌شتیارییه‌کان بینراون که ماسک و ده‌ستکێشیان به‌کارنه‌هێناوه‌و ئه‌وه‌ش هۆکارێکى زیادبوونى تووشبوانى کۆرۆنایه". وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌دنروستى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌شڵێت:" فرۆشتنى بوتڵى ئۆکسجین له شه‌قامه‌کانى هه‌ولێردا مه‌ترسییه‌و هاوڵاتیان ده‌تۆقێنێت، ئه‌گه‌ر که‌سێکى تووشبوو پێویستى به ئۆکسجین بێت و له‌ماڵه‌وه خۆى که‌ره‌نتین کردبێت پێویسته یان له کۆمپانیاکانى ده‌رمان ئۆکسجین وه‌ربگرێت یان راسته‌وخۆ بچێته نه‌خۆشخانه‌کانى کۆرۆنا". ئه‌مڕۆ قایمقامى هه‌ولێر ده‌ستگیرکردنى که‌سێکى راگه‌یاند که له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانى هه‌ولێر بوتڵى ئۆکسجین ده‌فرۆشێت. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که له پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک که‌مى بوتڵى ئۆکسجینیان نییه‌و رۆژانه ئۆکسجین ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌کان ده‌کرێت، وتیشى:" هیچ هاوڵاتییه‌ک نییه له‌هه‌رێمى کوردستاندا نه‌زانێت چۆن خۆى ده‌پارێزێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا جدییه‌تێک نییه لاى هه‌ندێ که‌س، چونکه ئه‌گه‌ر گروپێکى بچوکیش رێنماییه‌کان جێبه‌جێ نه‌کات مه‌ترسییه بۆ سه‌ر شار‌و پارێزگایه‌ک و ڤایرۆسه‌که بڵاوده‌کاته‌وه". محه‌مه‌د قادر، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه هێشتا دۆخى په‌تاى کۆرۆنا له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه‌و پزیشکان و کارمه‌ندان به‌و په‌رى توانایانه‌وه هاوکارى نه‌خۆشه‌کان ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخه‌که له‌م قۆناغه‌دا رانه‌گیرێت مه‌ترسییه‌کان زیاتر ده‌بن. ده‌رباره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ وه‌ک رێگه‌یه‌ک بۆ تێکه‌ڵاونه‌بوونى هاوڵاتیان تا ڤایرۆسه‌که زیاتر بڵاونه‌بێته‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که تا 15ى ئاب له‌پارێ.گاى دهۆک له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاکان کراوه‌ته پشوو، وتیشى:" ده‌سه‌ڵاتى ته‌واو دراوه‌ته ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى پارێزگاکان و دۆخى کۆرۆنا له شاره‌کانیاندا ده‌زانن، ئه‌وان چ بڕیارێک بده‌ن ئێمه پشتیوانیان ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆش رابگه‌یه‌ندرێت و له‌سه‌ر ئاستى تاک خۆپارێزى نه‌بێت هیچ سوودێکى نابێت".