ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکراى ده‌کات زیادبوونى حاڵه‌ته‌کانى تووشبوون به‌په‌تاى کۆرۆنا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که له‌سه‌ر ئاستى تاک هاوڵاتیانى هه‌ولێرو دهۆک خۆپارێزى ناکه‌ن و ده‌شڵێت:" هه‌ر که‌سێک له‌ماڵه‌وه خۆى که‌ره‌نتین کردووه ئه‌گه‌ر پێویستى به ئۆکسجین بێت راسته‌وخۆ ده‌بێت بچێته نه‌خۆشخانه". نزیکه‌ى دووهه‌فته‌یه له پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک په‌تاى کۆرۆنا زیادى کردووه‌و به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وام هۆشدارى ده‌ده‌نه هاوڵاتیان تا خۆیان و که‌سوکاریان و هاوشارییه‌کانیان بپارێزن و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن، سه‌ره‌راى ئه‌وه ژماره‌ى تووشبوان ئامارێکى به‌رزى تۆمار کردووه‌و ئه‌مڕۆ پێنجه‌مین گیان له‌ده‌ستدان له پارێزگاى دهۆک تۆمارکراوه. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" زیادبوونى ژماره‌ى تووشبوان له پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا دۆخێکى ترسناکه‌و له‌سه‌ر ئاستى تاک هاوڵاتیان له‌و دوو پارێزگایه پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌کانى خۆپارێزییه‌وه". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، تێکه‌ڵاوى زۆر‌و گروپ له شوێنه گه‌شتیارییه‌کان بینراون که ماسک و ده‌ستکێشیان به‌کارنه‌هێناوه‌و ئه‌وه‌ش هۆکارێکى زیادبوونى تووشبوانى کۆرۆنایه". وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌دنروستى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌شڵێت:" فرۆشتنى بوتڵى ئۆکسجین له شه‌قامه‌کانى هه‌ولێردا مه‌ترسییه‌و هاوڵاتیان ده‌تۆقێنێت، ئه‌گه‌ر که‌سێکى تووشبوو پێویستى به ئۆکسجین بێت و له‌ماڵه‌وه خۆى که‌ره‌نتین کردبێت پێویسته یان له کۆمپانیاکانى ده‌رمان ئۆکسجین وه‌ربگرێت یان راسته‌وخۆ بچێته نه‌خۆشخانه‌کانى کۆرۆنا". ئه‌مڕۆ قایمقامى هه‌ولێر ده‌ستگیرکردنى که‌سێکى راگه‌یاند که له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانى هه‌ولێر بوتڵى ئۆکسجین ده‌فرۆشێت. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که له پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک که‌مى بوتڵى ئۆکسجینیان نییه‌و رۆژانه ئۆکسجین ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌کان ده‌کرێت، وتیشى:" هیچ هاوڵاتییه‌ک نییه له‌هه‌رێمى کوردستاندا نه‌زانێت چۆن خۆى ده‌پارێزێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا جدییه‌تێک نییه لاى هه‌ندێ که‌س، چونکه ئه‌گه‌ر گروپێکى بچوکیش رێنماییه‌کان جێبه‌جێ نه‌کات مه‌ترسییه بۆ سه‌ر شار‌و پارێزگایه‌ک و ڤایرۆسه‌که بڵاوده‌کاته‌وه". محه‌مه‌د قادر، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه هێشتا دۆخى په‌تاى کۆرۆنا له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه‌و پزیشکان و کارمه‌ندان به‌و په‌رى توانایانه‌وه هاوکارى نه‌خۆشه‌کان ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخه‌که له‌م قۆناغه‌دا رانه‌گیرێت مه‌ترسییه‌کان زیاتر ده‌بن. ده‌رباره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ وه‌ک رێگه‌یه‌ک بۆ تێکه‌ڵاونه‌بوونى هاوڵاتیان تا ڤایرۆسه‌که زیاتر بڵاونه‌بێته‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که تا 15ى ئاب لهپارێ.گاى دهۆک له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاکان کراوه‌ته پشوو، وتیشى:" ده‌سه‌ڵاتى ته‌واو دراوه‌ته ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى پارێزگاکان و دۆخى کۆرۆنا له شاره‌کانیاندا ده‌زانن، ئه‌وان چ بڕیارێک بده‌ن ئێمه پشتیوانیان ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆش رابگه‌یه‌ندرێت و له‌سه‌ر ئاستى تاک خۆپارێزى نه‌بێت هیچ سوودێکى نابێت".
ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌دات له سه‌ره‌تاسه‌رى هه‌رێم رۆژانه به‌به‌ها زیاتر له 10 ملیۆن دینار ئۆکسجین بۆ نه‌خۆشانى په‌تاى کۆرۆنا خه‌رج ده‌کرێت و ده‌شڵێت:" تا ئێستا دۆخه‌که له کۆنتڕۆڵى وه‌زاره‌تدایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌ى تووشبوان زیاد بکات چه‌ندین کارگه‌ى ئۆکسجینى شل فریامان ناکه‌وێت". محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" له رۆژى عه‌ره‌فه که ده‌کاته رۆژێک پێش جه‌ژن دوو کاتژمێر ئۆکسجین له‌نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى هه‌ولێر نه‌ماوه و دواتر ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بووه و تا ئێستا کێشه‌ى که‌مى ئۆکسجین بوونى نییه‌و وه‌زاره‌تیش بۆ ئه‌و پرسه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى ته‌ندروستى له‌سه‌ر خه‌ته". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، تا ئێستا دۆخه‌که له کۆنتڕۆڵى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیدایه، به‌ڵام" ئه‌گه‌ر ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا زیاد بکات چه‌ندین کارگه‌ى ئۆکسجینى شل و بتڵیشمان هه‌بێت فریامان ناکه‌وێت، پێویسته هاوڵاتیان پابه‌ندى رێنماییه‌کان بن". ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى راگه‌یاند که 277 که‌سى نوێ توشى کۆرۆنا بوون و 10 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که گه‌نجان ئه‌و توێژه‌ن که به‌شێکیان رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێ ناکه‌ن و ئه‌وانن زیاتر ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌کانیان" گه‌نجان له‌لایه‌ن رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانیشه‌وه زۆر گرنگى پێدراوه که ئه‌م په‌تایه بۆ گه‌نجان مه‌ترسیداره، چونکه نیشانه‌یان لێ ده‌رناکه‌وێت، هه‌یه ده‌ڵێت له‌به‌رده‌م موبه‌ریده سه‌رمام بووه‌و تووشى تا بووم، ده‌بێت له مێشکى خۆمان دایبنێن که کۆرۆنایه و تێکه‌ڵاوى که‌سى به‌ته‌مه‌ن نه‌بین". ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى له پارێزگاى هه‌ولێر له ئێستادا حاڵه‌ته‌کانى تووشبوونى کۆرۆنا زیادى کردووه به‌راورد به پارێزگاکانى دیکه، ئایا پێشنیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له‌هه‌ولێر کراوه، محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که له‌ئێستادا هیچ پێشنیارێکى وا نییه‌و ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاکان و ئه‌وان سهڵاحیاتیان هه‌یه، وتیشى:" ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى هه‌ولێر پێشنیارێکى وا بداته ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى هه‌ولێر ئه‌وا ئێمه وه‌ک وه‌زاره‌ت پشتیوانیان ده‌که‌ین، چونکه هه‌ر پارێزگایه‌ک دۆخى ته‌ندروستى شاره‌که‌ى خۆى ده‌زانێت".
سازدانى: هاوڵاتى کارگێڕى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت:» هه‌ست ناکه‌م په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌ندروستمان له‌گه‌ڵ پارتى هه‌بێت، هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر کاک سۆران دۆسیه‌یه‌کى قورسه‌و ئێستا یه‌کێک له‌ڕێگریه‌کانى هه‌ندێ هه‌نگاوى پێکه‌وه‌یی بوونه له‌هه‌رێمى کوردستان». محه‌مه‌د حه‌کیم، کارگێرى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه ده‌دات که «له‌چوار دامه‌زراوه‌ی یاسایی هه‌رێمى کوردستان، سیانیان سه‌دا سه‌د به‌ده‌ستى پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه‌یه‌و په‌رله‌مانیش ئه‌وه‌ى بینیومانه 70%ى به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه، بۆیه سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌و سه‌دا سییه‌ش له‌وانه‌یه هه‌مووى نه‌بێ، بۆیه بڕیاره‌که‌ى نه‌چووه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه تایبه‌ت بهپارێزبهندى سۆران عومه‌ر». هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:» دائیمه‌ن پارتى و یه‌کێتى ته‌بابن بۆ دابه‌شکردنى ملیاره‌کان نا، به‌ڵکو ته‌بابن بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونى خواستى هاوڵاتیان ئه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێم ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام تاوه‌کو گرژى له‌نێوانیاندا هه‌بێ و تاوه‌کو ته‌باشبن بۆ دابه‌شکردنى کێکه‌که ئه‌وه خراپه«. هاوکات، محه‌مه‌د حه‌کیم ئه‌وه‌ش دووپات ده‌کاته‌وه« نێچیرڤان بارزانى له‌ڕاستیدا هه‌وڵده‌دات و به‌وه‌ناسراوه لاى هه‌موو لایه‌نه‌کان ته‌باییه‌ک له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌بێ «. هاوڵاتى: وه‌ک کۆمه‌ڵى ئیسلامى خوێندنه‌وه‌و تێڕوانینتان چیه بۆ ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: ئه‌م دۆخه‌ى هه‌رێمى کوردستانى تێدایه ده‌بێت له‌چه‌ند روویه‌که‌وه خوێندنه‌وه‌ى بۆ بکه‌ین، له‌ڕووى ئابوورییه‌وه دوو هۆکارى سه‌ره‌کى هه‌یه بۆ ئه‌م بارودۆخه خراپه‌ى تێى که‌وتووین، یه‌که‌م هۆکار ئه‌وه‌یه که سیاسه‌تى ئابورى و هه‌ڵه‌ى کابینه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌سه‌ڵاتى کوردى له 92- ه‌وه تائه‌مڕۆ نه‌یانتوانیوه ستراتیژیان هه‌بێت بتوانن داهاتوو چۆن موچه بۆ خه‌ڵک دابین ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ به‌غداش سیاسه‌تى ئابوورى خراپیان هه‌بووه، بێمنه‌تى له‌به‌غداو ئێستاش به‌سوپاسه‌وه به‌غدا مه‌رجه‌کانى قورسن ئه‌گینا هه‌رێم ئاماده‌ی هه‌موو رێککه‌وتنێکه. هۆکارى دووه‌م ئه‌م ماوه‌یه نرخى نه‌وت دابه‌زیوه بۆ عێراقێک که له 95%ى ئیراداتى له‌سه‌ر نه‌وت به‌ستووه بهههرێمى کوردستانیشه‌وه ده‌کرێ بڵێین هه‌رێم له 99%ى داهاته‌که‌ى له‌سه‌ر نه‌وته، ئه‌مه وایکردووه ئه‌م دابه‌زینه بۆ هه‌رێمێکى بێ ستراتیژیه‌ت و بێ نه‌خشه‌ڕێگا ئه‌و دۆخه ئابووریه‌ى دروستکردووه‌و نه‌توانێت موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بدات و موچه‌خۆر نه‌زانێت که‌ى و چه‌ند پاره‌ى موچه‌که‌ى وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه گرفتێکى گه‌وره‌یه تێى که‌وتووین. له‌ڕووى سیاسییه‌وه تائێستاش بڕیارى ریفراندۆم کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌رێم ماوه له‌ڕووى په‌یوه‌ندیشه‌وه هه‌رێم وه‌کو جاران نیه‌و له‌پێگه‌ى پێش ریفراندۆم نییه، زۆر له‌دۆسته‌کانى ده‌ره‌وه پێیان وت ئه‌و کاره مه‌که دوایخه، له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا نامه‌ى نارد ئه‌مانه هه‌مووى بێمنه‌ت و بێ موبالات ته‌ماشاکراو ئیتر ئه‌مریکاش یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که‌حساب نه‌کردن بۆى قورس له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه ده‌که‌وێت، زۆریشمان بینى ئه‌وانه‌ى حسابیان بۆ ئه‌مریکا نه‌کرد به‌هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌یان بۆ بڕیار‌و رێنمایی و قسه‌ى ئه‌مریکا هه‌بوو تایبه‌ت بهههرێمى کوردستان بڵێین و نه‌ڵێین له‌بڕیارى دژه‌فڕین تا شه‌ڕى داعش ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانان پشتیوانى هه‌رێم بوون، به‌ڵام گوێنه‌گرتن تووشى ئه‌و دۆخه‌ى کردووین، پێگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانمان وه‌کو جاران نیه، پێم وانیه ئێستا که‌س منه‌تى به‌هه‌رێم و کوردیش بێ له‌نه‌خشه‌ى وڵاته زلهێزه‌کاندا. له‌ڕووى ناوخۆییه‌وه به راستى کۆنگره‌ى یه‌کێتى و حساب نه‌کردن یان ههزمنهکردنى سه‌رکردایه‌تى نوێى یه‌کێتى له‌لایه‌ن پارتى دیموکراته‌وه، ئه‌وه‌ش دۆخێکى خراپى دروستکردووه، حکومه‌ت و ئه‌م کابینه‌یه‌ش ده‌وترێت و ده‌شبینرێت هه‌وڵده‌درێت حکومه‌تێکى پۆلیسى بێت، ئه‌مه‌ش وایکردووه گرفت له‌گه‌ڵ لایه‌نێکى وه‌کو کۆمه‌ڵى ئیسلامى دروستبێت، سه‌رۆکى حکومه‌ت نه‌توانێت تهقهبولى ره‌خنه‌ى په‌رله‌مانتارێک بکات یه‌کسه‌ر ده‌رگاى مهحکهمهى لێبگرێت و دواییش دۆسیه‌که‌ى به‌سیاسی بکرێت، ئه‌وه‌ش ئاڵۆزییه‌کى له‌نێوان ئێمه‌و پارتى دیموکرات دروستکردووه. ئه‌مانه کۆمه‌ڵێ کێشه‌ن ئه‌و بێمتمانهییهى له‌ناو لایه‌نه ئۆپۆزسێۆنه‌کان هه‌یه‌و لایه‌نێک نیه خه‌ڵک ئومێدى له‌سه‌ر هه‌ڵچنیبێت، ئه‌مه‌ش دۆخێکى تازه‌یه. هاوڵاتى: مامۆستا عه‌لى باپیر په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و هه‌ندێ چاره‌سه‌رو خاڵى گرنگ و جه‌وهه‌رى تێدایه، چ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کى هه‌بووه؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: په‌یامه‌که‌ى مامۆستا ره‌خنه ئامێزبوو به‌شى خۆى رووى له‌ده‌سه‌ڵات بووه‌و تائێستاش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه وه‌کو پێویست پێشوازى لێنه‌کرا، وه‌ک خه‌ڵک چاوه‌ڕوان بوون بکرێته ئه‌ساسێک و دهوڵهمهندبکرێ، مامۆستا نه‌خۆشییه‌کانى خستووه‌ته‌ڕوو باسى له‌گرفته‌کان کردووه‌و هه‌ندێ چاره‌سه‌ریشى گرتووهتهڕێ و به‌شى خۆشى خوێندنه‌وه‌ى بۆ هه‌ڵوێستى خه‌ڵکى هه‌رێم خستووه‌ته‌ڕوو. ئه‌وه‌نده‌ى بزانم مامۆستا دیدارى هه‌بووه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار خۆى باسی کردووه‌و وتوویه‌تى باشم خوێندووه‌ته‌وه‌و ده‌بێت بیکه‌ینه وه‌ره‌قه‌یه‌ک بۆ کۆکردنه‌وه‌ى هێزه سیاسییه‌کان و کارى له‌سه‌ربکه‌ین وه‌ک نه‌خشه‌ڕێگایه‌ک ده‌بێ سودى لێوه‌ربگرین، هه‌ندێک لایه‌نى تریش په‌یوه‌ندییان پێوه‌کردووین و پێشوازییان لێکردووه، به‌ڵام وه‌کو حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم هیچ کاردانه‌وه‌یان نه‌بووه. هاوڵاتى: له‌و دیداره‌ى سه‌رۆککۆمارو مامۆستا عه‌لى باپیر باس له‌وه‌کراوه به‌رهه‌م ساڵح پرۆژه‌یه‌کى هه‌یه بۆ کۆکردنه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى قسه‌کانى ئه‌وه یان ئه‌وه‌ى مامۆستا ده‌کاته بنه‌ما؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: دیاره دکتۆر به‌رهه‌م بیرۆکه‌یه‌کى هه‌بووه، به‌ڵام ته‌ئیکدى له‌وه‌ى مامۆستا کردووه‌ته‌وه که شتێکى ئاماده‌و نووسراوه بۆ ئه‌وه‌ى هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌سه‌رى کۆببنه‌وه، ئێمه گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌و بێهیوابووین له‌وجۆره کۆبوونه‌وانه، ئه‌گه‌ر هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک هه‌بێ ده‌بێ پێشوه‌خت مه‌رجداربێ، بزانرێ چى لێ سه‌وز ده‌بێ دۆخى هه‌رێم و خه‌ڵکى کوردستان و ئابورییه‌که‌ى چى لێ به‌سه‌ردێ، ئه‌مه له‌وانه‌یه هه‌ڵوێستى فه‌رمى حزبه‌که‌شم نه‌بێ، به‌ڵام پێموایه ئه‌گه‌ر وه‌ک جاران بێت بێبێسووده، ده‌بێ له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک خاڵ دابنیشین کۆى پرۆسه‌ى حکومڕانى له‌هه‌رێمى کوردستان له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا باسبکرێت و بڕیارى تێدا بدرێت، ئه‌گه‌ر دواجار بڕیار بۆ پارتى دیموکرات بێ به 60% و یه‌کێتیش له 40% بێ، ئه‌وه با خۆیان پێکه‌وه دابنیشن و پێویستیان به‌ئێمه نیه. هاوڵاتى: سۆران عومه‌ر ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه، ئایا هیچ گفتوگۆیه‌ک هه‌بووه له‌گه‌ڵ پارتى له‌سه‌ر ئه‌م پرسه یا ئێوه وه‌کو کۆمه‌ڵ بێهیوابوون له‌بڕیاره‌که‌ى سه‌رۆکى په‌رله‌مان؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: هه‌رێمى کوردستان چوار دامه‌زراوه‌ی یاسایی هه‌یه، چونکه ده‌ستورمان نیه به‌داخه‌وه، ئه‌م چوار دامه‌زراوه سێى سه‌دا سه‌د به ده‌ستى پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه‌یه‌و په‌رله‌مانیش ئه‌وه‌ى بینیومانه 70%ى به‌ده‌ست پارتییه‌وه، بۆیه سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌و سه‌دا سییه‌ش له‌وانه‌یه هه‌مووى نه‌بێ، بڕیاره‌که‌ى نه‌چووه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. کاک سۆران گفتوگۆى له‌گه‌ڵ ئێمه کردووه، نه ئه‌و نه ئێمه گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ که‌س نه‌کردووه، ئه‌و بڕیاره سه‌دا سه‌د هه‌ڵقوڵاوى گفتوگۆکانى ئه‌نجومه‌نى سیاسى له‌گه‌ڵ کاک سۆران و فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ دراوه، وامان به‌به‌رژه‌وه‌ندى زانى ئه‌و داوایه‌ى کاک سۆران به په‌سه‌ند بزانین، ئه‌گه‌ر بێ ئه‌مه‌لیش بووبێ پێموایه مافى خۆیه‌تى له‌سه‌ر داوا‌و هه‌قى خه‌ڵکى کوردستان هاتووه‌ته گۆ، وێڕاى سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ى که هه‌ڵوێستیان هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ڵوێسته جهماوهرییهکهم هى حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان زۆر دڵخۆشکه‌ر نه‌بوون، چونکه کاک سۆران قوربانى داکۆکیکردنه له‌مافى موچه‌خۆران و ستهمدیدانى کوردستان، هه‌ڵوێسته‌کانى یه‌کێتى نیشتیمانى له‌و بواره‌دا ئه‌گه‌رچى له‌وه‌یه بۆ پێگه‌ى په‌رله‌مان و سهرۆکهکهشى بێ، چونکه نهکسهکه بۆ یه‌کێتى نیشتیمانى که پارتى و هه‌ندێک لهپێکهاتهکان ئه‌و بڕیاره‌یان چه‌سپاند، ئه‌مه ده‌بێت یه‌کێتى هه‌وڵى ره‌دى ئیعتیبار بۆ خۆى بدات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وانه، هه‌ر جوهدێکى یه‌کێتى و فراکسیۆنه‌که‌یان و سه‌رۆکى په‌رله‌مان نرخاندومانهو سوپاسمان کردوون. هاوڵاتى: ئێوه کۆبوونه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى هه‌بووه، هیچ به‌ڵێنێکى ئه‌وه‌یان پێدان که‌ئه‌مه سه‌رناگرێت؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: له‌هه‌موو ئه‌و کۆبوونهوانهى ئه‌و ماوه‌یه کردوومانه به‌ڵێ باسمانکردوهو قسه‌مان له‌سه‌ر کردووه، به‌ڵام هیچ وه‌عدو به‌ڵێنێک نیه له‌سه‌رئه‌وه له‌نێوان ئێمه‌و یه‌کێتى، ئێمه ئه‌وه‌مان به‌یه‌کێتى وتووه، ئه‌و بڕیاره شکسته بۆ پێگه‌ى ئێوه که‌سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانتان له‌ده‌سته، په‌یره‌وى ناوخۆ وایکردووه که‌سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتى که‌مبێت واقیعه‌که وایه، چونکه بڕیاره‌کان سه‌رۆکایه‌تى ده‌یدات، به‌ڵام له‌دامه‌زراوه‌کانى تر که‌سى یه‌که‌م ده‌یدات، بۆیه پێگه‌و بڕیاره‌کانى پارتى دیاره، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تى نوێى یه‌کێتى بۆ خۆى هه‌ست به‌وه‌ده‌کات، ئه‌گینا ئێمه به‌دواى گرژى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێم نین، پێمان وایه دائیمه‌ن پارتى و یه‌کێتى ته‌بابن بۆ دابه‌شکردنى ملیاره‌کان نا، به‌ڵکو ته‌بابن بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونى خواستى هاوڵاتیان ئه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێم ته‌واوده‌بێت، به‌ڵام تاوه‌کوو گرژى له‌نێوانیاندا هه‌بێ و تاوه‌کو ته‌باشبن بۆ دابه‌شکردنى کێکه‌که ئه‌وه خراپه. هاوڵاتى: رۆڵى په‌رله‌مان چۆن ده‌بینن به‌تایبه‌تى له‌ئێستادا هه‌ندێک ئه‌م خوله بهبێهێزترین خول داده‌نێن؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: به‌به‌رنامه دواى ئه‌وه‌ى له‌خولى پێشوو پارتى تووشى ئه‌و گرفته هات، هه‌تا که له‌سه‌رۆکایه‌تیدا ئه‌وان نوێنه‌رێکیان هه‌بووه ئه‌و بڕیارانه‌ى که دران کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بکرێ و نه‌کرێ و له‌سه‌ر یاساى سه‌رۆکایه‌تى له‌ڕابردوو، پارتى له‌وکاته‌وه هه‌ستى به‌وه‌کردووه ده‌بێت له‌م خوله‌وه واته ئه‌م خوله‌ى ئێستا ده‌بێ هه‌وڵبدات له‌سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان زۆرینه واته دوو ده‌نگى هه‌بێت ئه‌وه‌ى فهراههمکردووهو به‌ده‌ستیهێناوه، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا هه‌رچۆنێک بێت (45) کورسى مسۆگه‌ر کردووه، له‌گه‌ڵ له‌هه‌ندێ له‌هاوپه‌یمانانى توانیویانه زۆرینه‌ى په‌رله‌مان دروستبکه‌ن، بۆیه له‌یه‌کێتى نیشتیمانى بێمنه‌تن به‌سه‌رۆکى په‌رله‌مانیشه‌وه، ئه‌مه وایکردووه پێگه‌و رۆڵى په‌رله‌مان هه‌ستده‌که‌م به‌مه‌به‌ست ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ته‌شریعیه ریقابیه ده‌ورى خۆى نه‌بینێت. له‌خولى دووه‌م په‌رله‌مانتاربووم به‌راورد به‌ئێستا خولى دووه‌م هیچ نه‌بێ له‌ڕووى تهشرعیهوه باشتربووه‌و هیچ خولێک به‌قه‌ده‌ر ئه‌و خوله‌ى ئێمه یاساى ده‌رنه‌کردووه تاڕاده‌یه‌کى باشیش که هه‌رچه‌نده ئۆپۆزسیۆنیش نه‌بوو، به‌ڵام بانگکردنى وه‌زیرو لێپێچینه‌وه هه‌بووه‌و په‌رله‌مانتاریش لاى حکومه‌ت رێز‌و ته‌قدیرى خۆى هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا هیچى ئه‌وانه نه‌ماوه، نه یاسا ده‌رده‌که‌ن، نه کۆبوونه‌وه‌یان هه‌یه له‌ڕووى چاودێرییشهوه حکومه‌ت نه‌یهێشتووه به‌ڕۆڵى خۆیان هه‌ستن. هاوڵاتى: ئێوه حه‌وت کورسیتان هه‌یه له‌په‌رله‌مان ئێستا ئێوه یه‌که‌م حزبى ئۆپۆزسیۆنن له‌کوردستان به‌پێى قه‌باره؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: ئێمه وه‌کو ئۆپۆزسیۆنى په‌رله‌مانى رۆڵى خۆمان ده‌بینین و پێموانیه له‌ناوه‌وه و له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان و له‌ڕووى میدیایی و حزبیشه‌وه هیچ حزبێک نیه به‌قه‌ده‌ر ئێمه هه‌ڵوێستى زیاتربێت له‌خزمه‌تکردن و داکۆکیکردن له‌مافى خه‌ڵکى، ئێمه قسوریمان نه‌کردووه، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌تا په‌رله‌مانتاره‌که‌ى ئێمه بۆته قوربانى داکۆکیکردن له‌مافى خه‌ڵک، هه‌تا له‌به‌غداش دوو په‌رله‌مانتارمان هه‌یه تائێستاش یه‌کێکیان له‌ده‌ڤه‌رى پارتى کێشه‌ى یاساییان بۆ دروستکردووه، له‌خۆپیشاندانه‌کانى پارو پێراریش له‌هه‌ولێر ئه‌ندام په‌رله‌مانى ئێمه‌و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرى ئێمه بوون ناڕه‌حه‌تکران و دواى ئه‌وه‌ش هێرشى بهردبارانکرایه سه‌ر نووسینگه‌ى مامۆستا عه‌لى باپیر، ئه‌مانه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ن ئێمه به‌ڕۆڵى خۆمان هه‌ستاوین، جا سه‌یرى ئه‌وه‌مان نه‌کردووه یه‌که‌م یان دووه‌م هێزى ئۆپۆزسیۆنین، هه‌ندێک ئالییه‌ت و میکانیزمیش که حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کان له‌پێشوودا گرتوویانه‌ته به‌ر جێى هه‌ڵوێسته‌یه، یه‌کێک له‌وانه خۆپیشاندان به‌س ده‌ڤه‌رى سلێمانى بگرێته‌وه که‌هیچ کاریگه‌ریه‌کى جه‌زرى ریشه‌یی له‌سه‌ر بڕیاره‌کانى ناوه‌ند که‌هه‌ولێره نییه، ئه‌مه وایکردووه هه‌موومان هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین و بیربکه‌ینه‌وه له‌میکانیزمى تر‌ى فشار بۆ سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى بڕیاره‌کانى له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان بێت. هاوڵاتى: دواى ئه‌و که‌یسه‌ى سۆران عومه‌ر ئێوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کتان له‌گه‌ڵ پارتی ماوه؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: نازانم ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له‌به‌رپرسانى پارتى له‌بۆنه‌و مناسه‌باته‌کاندا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌میرى کۆمه‌ڵ هه‌بووبێ، یان سه‌رۆکى هه‌رێم که پرس و راوێژ به‌لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کات به‌مامۆستا عه‌لى باپیریشه‌وه بۆ گرفته‌کانى به‌غدا، په‌یوه‌ندى ئێمه‌و پارتى هه‌رچه‌نده دواى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستپێشخه‌ریمان کرد مامۆستا سه‌ردانى کاک مه‌سعودى کرد، هه‌م ئێمه‌ش سه‌ردانى مه‌کته‌ب سیاسى پارتیمان کرد، به‌ڵام هه‌ستناکه‌م په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌ندروست بووبێ. له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا مه‌کته‌بى سیاسى پارتى پرسییان په‌یوه‌ندى ته‌ندروست چییه؟ منیش باسمکرد وتم ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندى حزبیمان جیابێ له‌په‌رله‌مان، ئێمه په‌رله‌مانتارمان ئازادکردووه له‌وه‌ى چۆن داکۆکى له‌مافى خه‌ڵک ده‌کات، نابێ ئه‌م په‌یوه‌ندیه ئه‌وه‌نده شلۆق بێت بهلێدوانى په‌رله‌مانتارێک بشێوێ، یان ئێوه پێتان وابێ بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیمان هه‌بێ نابێ فراکسیۆن و په‌رله‌مانتارانمان هیچ ره‌خنه‌یه‌ک بگرن. ئێمه په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌که‌مان خه‌ڵک ده‌نگى پێداون بۆ ئه‌وه‌ى داکۆکی‌یان لێبکه‌ن و نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵک ده‌که‌ن، جا ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیتان ده‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ن ئه‌وه زۆر چاکه دیاربوو ئه‌و په‌یوه‌ندییه لاى ئه‌وان به‌وشێوه‌یه نه‌بوو، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بوایه ده‌بوو کاک سۆران و هه‌ر په‌رله‌مانتارێکى تر که‌داکۆکى له‌مافى خه‌ڵک ده‌که‌ن، ده‌بوو پارتى و سه‌رۆکى حکومه‌ت که ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسییه‌و کوڕى جه‌نابى کاک مه‌سعوده نه‌یگه‌یه‌نێته ئه‌و دۆخه، پێموایه هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر کاک سۆران دۆسیه‌یه‌کى قورسه‌و ئێستا یه‌کێک له‌ڕێگریه‌کانى هه‌ندێ هه‌نگاوى پێکه‌وه‌یی بوونه له‌هه‌رێمى کوردستان. هاوڵاتى: دواى ساڵێک له‌کابینه‌ى نۆیه‌م چ قسه‌یه‌کتان هه‌یه له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌کانى سه‌رۆکى حکومه‌ت، بۆ تائێستا په‌یامێکى روونتان نیه؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: خۆتان ده‌زانن ئه‌وه چه‌ند مانگێکه له‌کوردستان که‌ره‌نتینه‌یه، ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵ شه‌ش حه‌وت کۆنفرانسمان به‌ستووه‌و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى باڵاى کۆنگره قسه‌کراوه، ئه‌و دوو سێ کۆنفرانسه‌ى ماوه بکرێت و له‌دواى جه‌ژن کۆنگره‌ى خۆمان ده‌که‌ین، له‌ڕاستیدا ماوه‌یه‌که وه‌ک رێزێک بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ى که‌هه‌یه کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رکردایه‌تیشمان نه‌کردووه، ئه‌گینا هه‌قى خۆیه‌تى ئێمه کۆببینه‌وه گه‌رچى لهحکومهتیشدانین، به‌ڵام له‌و رووه‌وه هه‌ڵوێستێکى روون بخه‌ینه‌ڕوو که ئه‌و دۆخه‌ى هه‌رێمى کوردستان ئێستا تێى که‌وتووه، به‌ڵام هه‌رواش دانه‌نیشتووین له‌گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌تایبه‌تى دووپێکهێنهرى سه‌ره‌کى که یه‌کێتى و گۆڕانن باسمان له‌وه‌کردووه که کوردستان پینه‌و په‌ڕۆى ناوێ، بڕیارى پیاوانه‌و جهریئى ده‌وێ ئه‌م دۆخه، بۆ ئه‌وه‌ى چاکسازى راستگۆیانه بکرێت نه‌ک چه‌واشه‌کارانه. هاوڵاتى: حکومه‌تى هه‌رێم پۆلیسییه؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: وا هه‌ست ده‌کرێ من ناتوانم حوکم بده‌م، به‌ڵام قسه‌ده‌کرێت و هه‌ندێک له‌بڕیاره‌کانیش زۆرجار ئاوا لێکدانه‌وه‌ى بۆ ده‌کرێت له‌ناوخه‌ڵکدا، من بۆ خۆم نه‌هاتووم لێى وردببمه‌وه‌و بۆخۆم بگه‌مه ئه‌و بڕیاره که‌بڵێم پۆلیسییه، به‌ڵام قسه‌که هه‌یه‌و له‌واقیعیشدا هه‌ندێک شت ده‌بینى، به‌داخه‌وه هه‌ندێک لهجموجوڵهکانیش ئه‌وه‌ى پێوه دیاره، ئێمه‌ش وه‌کو کۆمه‌ڵى ئیسلامى هه‌قى خۆمانه‌و ئه‌و دۆسیه‌یه‌ى کاک سۆران که‌م نیه‌و هه‌موو که‌س ده‌زانێت ئه‌و قسانه‌ى کاک سۆران کردویه‌تى به‌رانبه‌ر سه‌رۆکى حکومه‌ت هه‌م په‌رله‌مانتارى تر هه‌بووه خه‌ستتر به‌رانبه‌ر سه‌رۆکى حکومه‌ت کردوویه‌تى له‌لایه‌نى تر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى نه‌بووه، هه‌م هه‌ندێک په‌رله‌مانتارى پارتى له‌سه‌ر یه‌کێتى له‌سه‌ر ئێمه قسه‌ى زۆر لهوهخراپتریان کردووه، ئایا سکاڵایه‌کى ئێمه هه‌مان حسابى سکاڵاکه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌تى بۆ ده‌کرێت له‌لاى حاکم و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریی هه‌ولێر، له‌کاتێکدا یاساش بۆ هه‌مووان یه‌کسانه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا وانیه ئایا په‌رله‌مان بۆ به‌س پارێزبهندیهکى ئه‌ویان لابرد، شێوازى هه‌ڵگرتنى پارێزبهندیهکهش زۆر ناشیرین بوو، چوار په‌رله‌مانتار بێنى بهسیانیان بڵێى کاکه ئێوه به‌س بۆ ئه‌وه‌یه نه‌ڵێن ته‌نها سۆرانه ده‌نگ به‌ئێوه ناده‌ین، بۆ یه‌که‌م جاریشه ئێمه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتیدا له‌سه‌دا سه‌دى ده‌نگه‌کان بهێنین. هاوڵاتى: حکومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێ نه‌وت راده‌ستى به‌غدا نه‌کات ته‌نها داهاته‌که‌ى نه‌بێت پێتوایه ئه‌مه جۆریکه له‌پاشه‌کشه‌ى حکومه‌ت و نایه‌وێ ئه‌م دۆخه به‌وشێوه‌یه چاره‌سه‌ر ببێ؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: پێکهێنه‌رى حکومه‌ت سێ لایه‌نه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى حکومى به‌ده‌سته که له‌سه‌رووى حکومه‌ته‌وه‌یه یه‌کێتى و پارتییه جه‌مسه‌ره‌کانى ناو یه‌کێتى و پارتى ئه‌مانه که‌ده‌چنه به‌غدا کۆمه‌ڵێک بیرۆکه‌ى جیاواز جیاوازى ئه‌م جهمسهرانهیان پێیه یانى هه‌موویان کۆک نین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌که‌ن، هه‌موومان ده‌زانین له‌ناو پارتى دوو جه‌مسه‌رى بیرکردنه‌وه بۆ مه‌له‌فى نه‌وت هه‌یه، له‌ناو یه‌کێتیشدا هه‌یه، یه‌کێتى راى جیاوازى هه‌یه له‌و دۆسیه‌یه‌دا به‌رانبه‌ر بهپارتى، بۆیه هه‌ر تیمێک ئه‌چن بۆ گفتوگۆ پته‌و نه‌بێ و یه‌ک بۆچوون نه‌بێ و پشتیوانى له‌ناوخۆ نه‌بێت ئه‌وه ناتوانێت تیمێکى سه‌رکه‌وتووبێت، ئێستا تیمى به‌غدا ده‌زانێ چى ده‌کات و ده‌یه‌وێ شه‌قام ئاشت بکاته‌وه‌و بڕیاره‌کان به‌دڵى ئه‌وان بێ، له‌ناو شه‌قامى عه‌ره‌بیدا ناڕه‌زایه‌تیه‌ک هه‌یه که به‌غدا ته‌سلیمى هه‌ولێر بووه، بۆیه ئێستا ئه‌و ده‌یه‌وێ ته‌سلیمى هه‌ولێر نه‌بێ و ئه‌و مه‌رجى به‌سه‌ر هه‌ولێردا هه‌بێ، له‌به‌رئه‌وه سه‌رۆک حکومه‌ته‌کانى دیکه زۆر هه‌وڵیاندا پاره نه‌نێرن، به‌ڵام ئه‌وه‌تا کازمى ناینێرێت و هه‌رچه‌نده پاساوه‌که‌ى دابه‌زینى نرخى نه‌وته، به‌ڵام ده‌توانێ بۆ نمونه (100) بۆ (300) ملیار دینارێک بنێرێت تا ده‌گه‌نه رێککه‌وتنێک، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌غدا ده‌زانێ چۆن گفتوگۆ ده‌کات و بهرچاووى روونه، ئێمه هه‌ندێ شتمان هه‌یه شه‌فاف نیه، بۆ نموونه له 2014 حکومه‌ت هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کانى کۆکرده‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ى فرۆشتنى نه‌وت به‌سه‌ربه‌خۆ، من پرسیم ئایا بڕیارتانداوه یان ده‌تانه‌وێ پێکه‌وه بڕیار ده‌ده‌ین ئیحراج بوون وتیان بڕیاره‌که دراوه‌و ئاگادارتان ده‌که‌ین. له‌به‌رئه‌وه‌ى مه‌حکومن بهعهقدێکى (50) ساڵه له‌گه‌ڵ تورکیا‌و ئه‌مه‌ش ئیلتیزامێکی خستووه‌ته سه‌ر هه‌رێمى کوردستان، گه‌نده‌ڵییه‌ک له‌مه‌له‌فى نه‌وتدا هه‌یه تائێستا ده‌ڵێن هه‌ندێک له‌بیره‌کان بۆ که‌سه‌کانن، ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک مه‌له‌فن که روون نه‌بوون گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌رکه‌وتوونابێ. هاوڵاتى: پێتوایه چاره‌سه‌رى بارودۆخى هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک ده‌کرێت؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: ده‌بێ هه‌رێمى کوردستان هه‌م داکۆکی بکات له‌مافه‌کانى به‌پێى ده‌ستور هه‌م خۆى پابه‌ندبێ به‌ده‌ستوره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام هه‌موو نه‌وتى ئێمه بدرێت به‌به‌غداو موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانمان دابینبکرێت، چونکه دابینکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌بێ داخوازى یه‌که‌مى خه‌ڵک و حکومه‌ت و لایه‌نه سیاسیه‌کان بێ، چى له‌و پێناوه‌دا ده‌کرێ بابکرێ، ئه‌وه‌ى ته‌نها ئێمه داکۆکی لێبکه‌ین پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستانه، قه‌واره‌که به‌رى ره‌نج و تێکۆشانى شه‌هیدان و ماندوو قوربانی خه‌ڵکى کوردستانه، قه‌واره جیاوازه له‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى قه‌واره‌که به‌ڕێوه ده‌به‌ن، نابێ ئێمه ناشیرینیه‌کانى ده‌سه‌ڵات قه‌واره‌که‌مان له‌به‌رچاو بخات، چونکه به‌غداش ئه‌و وڵاته دیموکراسییه نیه که‌زۆر دڵمان پێى خۆشبێ و رێگه‌بده‌ین سوپاى بێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێم، هه‌موو خه‌ڵک ده‌زانێ له‌عێراقیش چى باسه، جیاوازییه‌کانى نێوان شیعه‌و سوننه ،ئه‌و سیاسه‌ته‌ش تادووربێ له‌ئێمه باشه، له‌ڕووى ئابورییه‌وه چى نه‌رمییه‌ک هه‌یه بینوێنن له‌به‌رانبه‌ر مه‌له‌فى نه‌وت بۆ دابینکردنى مووچه. هاوڵاتى: په‌یوه‌ندى ئێوه‌و ئێران چۆنه‌و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌که ده‌وترێ زۆر نزیکن له‌ئێوه‌وه؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: ئه‌و قسانه سواوه ئه‌وه‌نده وتراوه ئێران ئه‌وه‌نده‌ى بۆ یه‌کێتى و پارتى هه‌یه، نازانم ئه‌گه‌ر هه‌ندێ برا ئیسلامیه‌کانمان ناحهزایهتیهکى له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵى ئیسلامى هه‌یه ئه‌وه ده‌ڵێنه‌وه، هه‌روه‌کو ئه‌و لایه‌ن سیاسیانه وه‌کو یه‌کگرتوو وه‌ک سۆشیالیست زۆرجار له‌دواى ئه‌وانیشه‌وه ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بووبێن، ئێران وڵاتێکى دراوسێیه‌و زۆرجاریش به‌ده‌م میللهتهکهشمانهوه هاتووه، هیچ شتێکى تایبه‌تیمان نیه له‌گه‌ڵ ئێران. هاوڵاتى: قسه‌تان له‌سه‌ر لامه‌رکه‌زیه‌ت چیه؟ پارتى ترسى ئه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌م قه‌واره‌یه تێک‌بچێ ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێ؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: پارتى ئه‌گه‌ر ترسى هه‌یه بۆچى لهلیژنهکهى سلێمانى ئه‌ندامى هه‌یه‌و به‌شدارن، ئێمه لامهرکهزیهتمان بۆ هه‌موو پارێزگاکانى تریش ده‌وێ، به‌ڵام چه‌ند ساڵێکیشه هه‌موو خه‌ڵک هه‌ستى به‌وه‌کردووه سلێمانى له‌چاو هه‌ولێر ئیهمالکراوه، دابه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى به‌پێى قه‌باره‌ى خۆى به‌سه‌ر هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌کان مافێکه نابێ هیچ ناوچه‌یه‌کى هه‌رێمى کوردستان ئیهمال بکرێ، ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێکیش قه‌ڵسه به‌جوڵاندنى ئه‌و مه‌له‌فه، ده‌بێ بپرسێ بۆ ئه‌و خه‌ڵکه گه‌یشتووه به‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ جوڵاندنى هیچ مه‌له‌فێک نین بۆ دانوستانى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان، حه‌زده‌که‌ین هه‌ر مه‌له‌فێک ده‌جوڵێنن به‌پرس و راوێژبێ، ئێمه بۆ خۆمان ناچینه ناو بابه‌تێک که بۆ گفتوگۆبێ و بۆ فشارخستنه سه‌ر یه‌کترى بێ، هه‌موو پرسێک ده‌چینه ناوی بۆ خزمه‌تکردنى خه‌ڵکى کوردستان، ده‌سه‌ڵاتدان به‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان ئه‌وه داواکارى له‌مێژینه‌ى ئێمه بووه. هاوڵاتى: وه‌کو کۆمه‌ڵ هیچ ده‌ستگیرکراوێکى سیاسیتان هه‌یه که ئازاد نه‌کرابێ؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: هه‌مانه تائێستا‌و بێسهروشوێنیشمان هه‌یه، به‌ژماره‌و داتا لام نیه له‌ئێستادا، به‌ڵام هه‌وڵمانداوه‌و فشارمان کردووه بۆ دیاریکردنى چاره‌نووسیان. هاوڵاتى: کۆنگره‌ى کۆمه‌ڵى ئیسلامى که‌ى ده‌کرێ؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌ره‌نتینه‌و وه‌زعه نه‌بوایه، له‌وانه‌بوو ئێمه له‌مانگى سێ کۆنگره‌مان ته‌واوبکردایه، به‌ڵام به‌بۆنه‌ى ئه‌م بڕیارانه‌و ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه کۆنگره‌مان راگرت له‌کۆى (12) مه‌ڵبه‌ند ئێمه کۆنفرانسمان لهنۆیان کردووه به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند هه‌ڵبژێردراوه بۆ سه‌رکردایه‌تى داهاتوو به‌س پهسهندکردنێکى ئاشکراى پێویسته، سێ مه‌ڵبه‌ند ماوه له‌دواى جه‌ژن کۆنفرانسى تێدا ده‌کرێ و که‌مێک ژیان ئاسایی ببێته‌وه کۆنگره ده‌که‌ین و زۆریش زه‌روره بکرێ، چونکه ئێمه ده‌ستمانپێکردوه هه‌ر حزبێکیش ده‌گاته کۆنگره جۆرێک له‌سستى رووى تێده‌کات. هاوڵاتى: بارودۆخى دارایی ئێستاى کۆمه‌ڵ چۆنه، چۆن ئیداره‌ى دارایى خۆتان ده‌ده‌ن که‌حکومه‌ت چه‌ند ساڵێکه پشتیوانى دارایى حزبه‌کانى راگرتووه؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: ئێمه شه‌ش بۆ حه‌وت ساڵیشه هیچ پاره‌یه‌کمان له‌حکومه‌ت وه‌رنه‌گرتوه‌و نه‌ماوه، ئێمه زیاتر خۆمان بچوککردووه‌ته‌وه له‌رووى دارایی و مهسروفاتهوه ئه‌و ماوه‌یه‌ى پێشوو زۆر هه‌وڵمانداوه بنکه‌و باره‌گاکانمان هى خۆمان بێت و کرێمان زۆر که‌مبێت، گرفتى گه‌وره‌مان په‌یام و بانگه‌وازو ئه‌و که‌ناڵانه‌یه مه‌سروفى زۆریان ده‌وێ، موچه لاى ئێمه نه‌ماوه هاوکارییه‌کى که‌م نه‌بێت، ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندو مه‌کته‌ب له‌وانه‌یه (75) بۆ (100) هه‌زارێکیان هه‌بێ بۆ هاتوچۆو مۆبایل و ئه‌و بابه‌تانه‌یه، سه‌رکردایه‌تیمان ئه‌گه‌ر (400) بۆ (500) هه‌زارێکى هه‌بێ، ئه‌وانه‌مان پێشتر‌و ئێستا په‌رله‌مانتارن موچه‌یان له‌حزبه‌وه نیه‌و ئیشیان پێده‌که‌ین، ئه‌و پاره‌یه‌ى وه‌رمانده‌گرت له‌په‌رله‌مان لهسێیهکهوه تا نیوه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دارایی کۆمه‌ڵ به‌هه‌موویه‌وه (30) بۆ (40) که‌سێکمان هه‌یه کهپهرلهمانتارو وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌به‌غداو کوردستانن، ئه‌مانه پاره‌که‌یان مانگ هه‌بووه (150) ملیۆنێک کۆبووه‌ته‌وه ئیداره‌ى ئیشوکارى خۆمان پێکردووه، له‌گه‌ڵ داهاتى ئه‌و به‌خشینه‌ى که‌خه‌ڵکى خۆمان هه‌ندێ جار روومان له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، لهخێرخوازهکان ده‌که‌ین به‌تایبه‌تى که‌ناڵه راگه‌یاندنه‌کانمان و به‌تایبه‌تى تر ئه‌و که‌ناڵانه‌مان هى بانگه‌وازن و خێرخوازین، خه‌ڵک یارمه‌تى چاکیان ده‌دات و ئه‌وان به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن. هاوڵاتى: مووچه‌ى مامۆستا عه‌لى باپیریش په‌رله‌مانتار بووه له‌به‌غدا به‌هه‌مان شێوه ده‌بڕدرێت؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: له‌سه‌رده‌مى ئه‌ودا له‌به‌غدا به‌کۆى گشتى به‌ناوى ئه‌وه‌وه ته‌سلیم ده‌کرا (36) ملیۆن بوو به‌پاسه‌وان و هه‌موویه‌وه، وه‌کو مه‌کته‌بى سیاسى پێنج ملیۆن دینارمان بۆ بڕیبوهوهو (31) ملیۆنیشى ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ دارایی کۆمه‌ڵ و له‌وێوه یارمه‌تى ئه‌و چه‌ند پاسه‌وانه‌ى ده‌درا که له‌گه‌ڵیدا بوون، له‌به‌غداو له‌هه‌رێم هیچ حزبێک نییه له‌عێراق و کوردستان له‌شیعه و سوننه‌و له‌کورد وه‌ک ئێمه‌ى کردبێ. هاوڵاتى: کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ ده‌نگیدا به ریفراندۆم، کاردانه‌وه‌ى رووداوه‌کان له‌ئه‌ستۆى ئێوه‌شدایه؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: ئێمه هه‌موو هه‌وڵێکى خۆمان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ریفراندۆمه دوابخات لهبهیاننامهمان، لهقسهمان، لهگفتوگۆمان وتمان نه‌چووین بۆ ئه‌و کۆبوونهوانهى له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ده‌کرا، دواجار نه‌ک ئێمه هه‌ندێ که‌سایه‌تى کوردیش بۆ نموونه وه‌ک کاک ئاسۆس هه‌ردى نووسه‌رێکه‌و رێز‌و خۆشه‌ویستییه‌کى له‌ناو شه‌قامى کوردى هه‌یه‌و هه‌ڵوێستى ئێمه هه‌مان هه‌ڵوێستى ئه‌و بووه، یان ئه‌و هى ئێمه بووه، به‌ڵام زۆرجار پرسیارێک ده‌کرێ ئایا تۆ ده‌وڵه‌تى کوردیت ده‌وێ، ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره له‌تاران و ئه‌نقه‌ره‌ش لێمان بکرێ هه‌ر ده‌ڵێین به‌ڵێ ئه‌وه مافێکه خواى گه‌وره پێی‌داوین. ئێمه یه‌کێتى هاتن بۆ لامان و له‌گه‌ڵیان دانیشتین وتمان که‌رکوک له‌ده‌ستده‌ده‌ن و له‌وێ مه‌یکه‌ن ئه‌وێ زیاترینى هی یه‌کێتیه دیاره، به‌ڵام که‌س به‌قسه‌ى نه‌کردین، دوایى بڵێى وه‌ڵا تۆش شه‌ریکى له‌بڕیاره‌که‌دا ئه‌وه وانیه، له‌ئه‌ستۆى پارتى و یه‌کێتیه کهبڕیارهکهیاندا ئێ با یه‌کێتى له‌که‌رکوک ریفراندۆمى نه‌کرادایه، با یه‌کێتى ئه‌و ده‌نگه‌ى زاڵبکردایه کهدژى ئه‌وه‌بوون له‌و ناوچانه ریفراندۆمه‌که بکرێ، ئه‌وکاته ئه‌و ناوچانه‌مان به‌وشێوه‌یه له‌ده‌ستنه‌ده‌دا، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه که کۆده‌بوونه‌وه هه‌موویان به‌رپرسیارن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش بهڕێژهییه هه‌رکه‌س به‌ڕێژه‌ى خۆى. هاوڵاتى: مامۆستا عه‌لى باپیر په‌یوه‌ندییه‌کى باشى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى هه‌یه ئه‌مه تاچه‌ند ره‌نگیداوه‌ته‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان کۆمه‌ڵ و پارتى؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: لەڕاستیدا کاک نێچیرڤان بارزانی بەوە ناسراوە لای لایەنە سیاسییەکان کە هەوڵ دەدات تەباییەک لەنێوان لایەنە سیاسییەکان هەبێت، یان ئه‌گه‌ر گرژییه‌ک دروست نه‌بێ ئه‌وه شتێکى زۆر چاکه، به‌ڵام تائێستا کاک نێچیرڤان پابه‌نده به‌هه‌ندێ سیسته‌مى حوکمڕانى و ده‌سه‌ڵاته‌کانى ناو پارتى دیموکراتى کوردستان، دیاره شێوازێکى بڕیاردان له‌ناو پارتى هه‌یه وادیاره تائێستا کاک نێچیرڤان پێوه‌ى پابه‌نده، به‌ڵام ئه‌مه وامان لێ‌ناکات بێ ئینساف بین به‌رانبه‌ر به‌وه‌ى زۆرجار لهگرژییهکان له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کان به یه‌کێتى و پارتیشه‌وه له‌وانه‌یه راى کاک نێچیرڤان جیاوازبێ، من له‌مه‌سه‌له‌ى سۆران عومه‌ردا ناتوانم زوڵمى لێبکه‌م دیاره سیسته‌مێکى بڕیاردان هه‌یه له‌ناو پارتى جا کاک نێچیرڤان یان تێیدایه له‌بڕیاره‌که یان پێوه‌ى پابه‌نده.
سازدانى: هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى فاروق گروپ دەڵێت: خاوەنی هیچ پرۆژەیەک نین لەدەرەوەی وڵات. زرنگ فاروق به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى فاروق گروپ لەم چاوپێکەوتنەی لەگەڵ هاوڵاتى ئاماژە بەکارو پرۆژەکانیان لەپارێزگای سلێمانی دەکات، دەشڵێت: «پێخۆشحاڵ ده‌بین که‌هه‌ر کار‌و پرۆژه‌یه‌ک هه‌بێت له‌شاره‌کانی تری کوردستان به‌شدار ده‌بین، هه‌موو کات چاوه‌ڕێین له‌هه‌ولێر و دهۆک به‌ری کارکردنمان بۆ ئاسان بکرێت له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه، وه‌کو کۆمپانیاکانی تر به‌ئازادی و به‌گوێره‌ی یاسا کاربکه‌ین!» هاوکات جەخت دەکاتەوە کەفاروق گروپ دابه‌شبووه به‌سه‌ر نۆ سێکته‌رو بزنسى جیاوازدا، که‌بریتین له‌بواره‌کانى بیناسازی، چیمه‌نتۆ، تێلیکۆم، بوارى پزیشکى و ته‌ئمین، هۆتێل و گه‌شتیاری، خزمه‌تگوزارى دارایى و هه‌روه‌ها پیشه‌سازى ئه‌له‌منیۆم و ساندویچ په‌ناڵ که له‌لایه‌ن بیست و دوو کۆمپانیا که‌بنکه‌ى سه‌ره‌کییان له‌سلێمانیدایه‌و سه‌رجه‌م کاره‌کانى له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن هاوڵاتى: بنیاتنانى کارگەى ریسایکلین له‌سلێمانى چ گرنگییه‌کى هه‌یه؟ زرنگ فاروق: کارگه‌که‌ی ئێمه کارگه‌ی ریسایکلین نییه، به‌ڵکو کارگه‌ی چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ و خاشاکی ره‌قه که‌تازه‌ترین و پێشکه‌وتووترین ته‌کنۆلۆژیای جیهانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ و خاشاک. له‌م کارگه‌یه‌دا دوای چاره‌سه‌رکردنی ته‌واوی خۆڵ و خاشاکه‌که بڕی 85%ی خۆڵ و خاشاکه‌که ده‌گۆڕێت بۆ به‌رهه‌می (Refuse Derived Fuel -RDF). (RDF) جۆرێکه له‌جۆره‌کانی وزه، وزه‌یه‌که دۆستی ژینگه‌یه، له‌ئه‌نجامی چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ و خاشاکی ره‌ق به‌رهه‌مده‌هێنرێت. به‌کارده‌هێنرێت له‌کارگه‌کاندا وه‌کو سووته‌مه‌نی، هیچ کاریگه‌ریه‌کی نه‌رێنی نیه له‌سه‌ر ژینگه. له‌کارگه‌ی ئێمه‌دا ته‌نها 15% له‌ته‌واوی خۆڵ و خاشاکه‌که وه‌کو پاشماوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی (RDF) ده‌مێنێته‌وه کهپاشماوهیهکی ناچالاکه و نابێته هۆی دروستبوونی گاز‌و لێکه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر، دواتر ئه‌م بڕه ده‌برێته ناوچه‌ی لاند فیل (Land fill)، ناوچه‌ی (لاند فیل) بریتیه له‌ڕووبه‌رێکی فراوانی زه‌وی که‌ته‌رخانکراوه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی به‌پاشماوه‌ی خۆڵ و خاشاک دوای چاره‌سه‌رکردنی، پاشان له‌داهاتوودا ده‌بێته ناوچه‌یه‌کی سه‌وزایی. ناوچه‌ی لاند فیل به‌جۆرێک دیزاین کراوه که‌هیچ جۆره گیراوه‌یه‌ک ناچێته ژێرزه‌وی که‌ببێته هۆی پیسبوونی ئاوی ژێر زه‌وی و ئاوی سه‌رزه‌وی، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی (Leachate Treatment System ) که‌ته‌واوی ئاوی پیسی ناو هه‌موو کارگه‌که چاره‌سه‌ر ده‌کات. له‌کارگه‌کانی تر کهڕیسایکلینی خۆڵ و خاشاک ده‌که‌ن پاشماوه‌ی کارگه‌کان ده‌گاته بڕی 40% بۆ 60%و پاشان ده‌برێته ناوچه‌ی لاند فیل که‌ڕووبه‌رێکی فراوانی زه‌وی داگیرده‌کات، هه‌روه‌ها پاشماوهکهش ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی گاز‌و لێکه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرو پیسکردنی ئاوی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وی چونکه پاشماوه‌که چالاکه. کارگه‌که کاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر ژینگه‌ی شاری سلێمانی به‌هۆی چاره‌سه‌رکردنی کۆی پاشه‌ڕۆی شاره‌که‌مان به‌شێوه‌یه‌کی رۆژانه، سه‌ره‌ڕای دابینکردنی نزیکه‌ی (200) هه‌لی کاری راستهوخۆو چه‌ندان هه‌لی کاری تری ناڕاسته‌وخۆ بۆ خه‌ڵکی شاری سلێمانی و ناوچه‌که. هاوڵاتى: له‌وڵاتانى پێشکه‌وتوو خۆڵ و خاشاک جیاکراوه‌ته‌وه، شوشه‌و پلاستیک و خواردهمهنى هه‌ریه‌که‌ى سه‌به‌ته‌ى خۆى هه‌یه؟ بیرتان له‌وه نه‌کردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ دروستکردنى کارگەکەدا ئه‌م کارەش بکه‌ن؟ زرنگ فاروق: ئه‌وه‌ی که له‌شاری سلێمانی دامه‌زراوه کارگه‌ی چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ و خاشاکه که‌پێشکه‌وتووترین و تازه‌ترین کارگه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ و خاشاک، واته ئه‌و خۆڵ و خاشاکه‌ی که‌دێته کارگه‌که جگه له(پاشه‌ڕۆی پزیشکی، پاشماوه‌ی بیناسازی، ئاوه‌ڕۆ) هه‌موو جۆره‌کانی تری خۆڵ و خاشاک به‌یه‌که‌وه وه‌رده‌گیرێت و چاره‌سه‌رده‌کرێت. هاوڵاتى: ئایا ئه‌و ماددانه‌ى له‌خۆڵ و خاشاکهکاندان چ سوودێکى لێده‌بینن؟ بۆ نموونه ئه‌وه‌ى شووشه‌یه چى لێده‌کرێت و خواردهمهنى و پلاستیک و مقه‌باکان چى لێده‌که‌ن؟ زرنگ فاروق: ئه‌و مادانه‌ی له‌خاشاکه‌که‌دا هه‌یه هه‌ریه‌که‌یان بڕی جیاواز وزه‌یان تێدایه (نرخی کالۆری)، ئه‌و خاشاکه‌ی که له‌شاری سلێمانیه‌وه دێته کارگه‌که به‌نزیکه‌یی 55% شێی تێدایه، هه‌موو جۆره‌کانی خاشاکه‌که به‌چه‌ند پرۆسه‌یه‌کی میکانیکیدا تێده‌په‌ڕێت و پاشان ده‌برێت بۆ خانه‌کانی وشککردنه‌وه‌ی بایۆلۆجی، لێره‌دا خاشاکه‌که وشک ده‌کرێته‌وه له‌ڕێگه‌ی به‌کتریاییه‌وه (وشکردنه‌وه‌ی بایۆلۆجی) بۆ نزیکه‌ی 20% راده‌ی شێ، پاشان به‌چه‌ند پرۆسه‌یه‌کی تری میکانیکیدا تێده‌په‌ڕێت و ئاماده‌ده‌بێت بۆ به‌کارهێنانی وه‌کو سووته‌مه‌نی له‌کارگه‌کاندا که‌پێی ده‌وترێت به‌رهه‌می (RDF) مادده‌ی شوشه یه‌کێکه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی که‌وه‌کو پاشماوه هه‌ژمار ده‌کرێت و ده‌برێته ناوچه‌ی لاند فیل. هاوڵاتى: رێنماییه‌کان بۆ هاوڵاتیان چییه، ئایا هاوڵاتیان له‌مه‌ودوا خۆڵ و خاشاکه‌کانیان چۆن جیابکه‌نه‌وه، چونکه ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌مووى به‌تێکه‌ڵى فڕێده‌درێت؟ زرنگ فاروق: داوا له‌حکومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین، که کاربکه‌ن بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه، به‌جۆرێک که‌هاوڵاتیان که‌مترین بڕی پاشه‌ڕۆیان هه‌بێت له‌ژیانی رۆژانه‌یاندا بۆ پاراستنی ژینگه. هاوڵاتى: کۆمپانیاى ecocem یه‌کێکه له‌کۆمپانیاکانى فاروق گروپ و له‌ئێستادا خاوه‌ندارى کارگه‌ى چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ‌و خاشاک ده‌کات، رۆژانه چه‌ند تۆن خۆڵ و خاشاک کۆده‌که‌نه‌وه؟ زرنگ فاروق: کارگه‌که له‌توانایدایه رۆژانه (1100) ته‌ن له‌خۆڵ و خاشاکی ره‌قی شاری سلێمانی چاره‌سه‌ر بکات، که له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانی کۆکردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاک و شاره‌وانی سلێمانییه‌وه کۆده‌کرێته‌وه‌و پاشان ده‌هێنرێته کارگه‌که، که‌ئه‌مه‌ش یه‌کسانه به‌تێکڕای خۆڵ و خاشاکی رۆژانه‌ی شاری سلێمانی، له‌تواناماندا هه‌یه ئه‌و بڕه زیادبکرێت به‌گوێره‌ی پێداویستی شاری سلێمانی. هاوڵاتى: ئایا له‌توانادا هه‌یه هه‌موو بڕی پاشه‌رۆ چاره‌سه‌ربکرێت به‌بێ دروستبوونی هیچ جۆره پاشماوه‌یه‌ک؟ زرنگ فاروق: به‌پێی زانیارییه‌کان تاوه‌کو ئێستا له‌جیهاندا هیچ جۆره ته‌کنیکێک نه‌دۆزراوه‌ته‌وه که‌بتوانێت چاره‌سه‌ری خۆڵ و خاشاک بکات و هیچ جۆره پاشماوه‌یه‌کی نه‌بێت. هاوڵاتى: کارگه‌ى چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ‌و خاشاک هه‌موو به‌شه‌کانى ته‌واو بووه یان ئه‌مه ته‌نها قۆناغى یه‌که‌میه‌تى و به‌شى دیکه‌ى ماوه؟ زرنگ فاروق: له‌ئێستادا ته‌واوی به‌شه‌کانی کارگه‌که ته‌واو بووه، کارگه‌که له‌قۆناغی کارپێکردنی ئه‌زموونیدایه. هاوڵاتى: ئه‌م کارگه‌یه ده‌توانرێت تا 25 ساڵى دیکه سوودى لێ ببینرێت؟ به‌تایبه‌ت که‌ژماره‌ى دانیشتوان زیاد ده‌کات و خۆڵ و خاشاکهکانیش زیاتر ده‌بن؟ زرنگ فاروق:به‌پێی گرێبه‌سته‌که‌مان، ئه‌م کارگه‌یه له‌توانایدایه تاوه‌کو (20) ساڵی داهاتوو چاره‌سه‌ری خۆڵ و خاشاکی ناو شاری سلێمانی بکات به‌زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانیشه‌وه. دوای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر پێویست بوو چاره‌سه‌ری فراوانکردن و په‌ره‌پێدانی بۆ دابینده‌کرێت. هاوڵاتى: ئایا چیتر خۆڵ و خاشاک ئاوى ژێر زه‌وى و سه‌رزه‌وى پیس ناکات؟ به‌تایبه‌ت که‌پێشتر به‌شێک له‌پاشه‌ڕۆکان ده‌خرانه ئاوى تانجه‌رۆى شارى سلێمانییه‌وه؟ زرنگ فاروق: به‌ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌واوی ژینگه‌ی ناوچه‌که‌و شاری سلێمانی رزگاری ده‌بێت له‌پیسبوون، به‌ئاوی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وی و خاک و هه‌وای ناوچه‌که‌ش. که‌جاران به‌هۆی دروستبوونی ئاگر له‌خاشاکه‌که‌دا چه‌ندین رۆژ ئاگرو دوکه‌ڵی پیس به‌رده‌وام له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌که‌وته‌وه، به‌مه‌ش هه‌واو ژینگه‌ی ناوچه‌که پیس ده‌بوو. هاوڵاتى: له‌هه‌موو وڵاتان پرسى پاراستنى ژینگه یه‌کێکه له‌ئه‌وله‌ویاتى کاره‌کانى حکومه‌ت، ئێوه له‌ڕێگه‌ى ئه‌م کارگه‌یه‌وه چ رۆڵێکتان هه‌یه له‌پاراستنى ژینگه‌ى شارى سلێمانى؟ زرنگ فاروق: ئه‌م کارگه‌یه رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له‌پاراستنی ژینگه‌ی شاری سلێمانی به‌گشتی و ناوچه‌ی تانجه‌رۆ به‌تایبه‌تی، ئه‌مه‌ش به‌چاره‌سه‌رکردنی ته‌واوی خۆڵ و خاشاکی شاری سلێمانی، هه‌روه‌ها رێگری کردن له‌تێکه‌ڵبوونی ئه‌و (گوشراوو لیتاوه) که له‌خاشاکه‌که‌دا هه‌یه، بۆ ناو ئاوی تانجهرۆو ئاوی ژێرزه‌وی ناوچه‌که، هه‌روه‌ها ئه‌م پرۆژه‌یه به‌کارهێنانی بڕی 85% رووبه‌ری ئه‌و زه‌ویانه که‌مده‌کاته‌وه که‌پێشتر ته‌رخانکرابوون بۆ شاردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاکی شاری سلێمانی. هاوڵاتى: ئه‌م پرۆژه‌یه 60 ملیۆن دۆلارى تێچووه‌و ده‌ڵێن پڕۆژه‌ى قازانج نییه، ئه‌مه ته‌نها له‌پێناو سوودى گشتى جێبه‌جێتان کردووه؟ بۆچى؟ زرنگ فاروق: وه‌کو روون و ئاشکرایه لای هه‌مووان سه‌ره‌تا ئێمه له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نی جیهانیدا به‌شداربووین له‌م پرۆژه‌یه‌دا، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و جه‌نگی داعش و باری سیاسی که به‌سه‌ر وڵاته‌که‌ماندا هاتووه، ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی تر کشانه‌وه له‌پرۆژه‌که، بۆیه تاکلایه‌نه له‌ڕووی هه‌ستکردن به‌به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانی کاک فاروقی مه‌لا مسته‌فا بڕیاریدا به‌دابینکردنی بڕی 60 ملیۆن دۆلار بۆ ته‌واوکردنی پرۆژه‌که له‌م کاته هه‌ستیاره‌دا، پرۆژه‌که پرۆژه‌یه‌کی بازرگانی رووت و خێرا نیه، به‌ڵکو پرۆژیه‌کی خزمه‌تگوزاری گشتیی ستراتیژیه که‌ئه‌مه‌ش ده‌چێته پاڵ ئه‌و پرۆژانه‌ی ترمان که جێبه‌جێکراون له‌شاری سلێمانی. هاوڵاتى: ئاماده‌ن بێجگه سلێمانى به‌هه‌مان شێوه له‌قه‌زاکان هه‌مان کارگه دروستبکه‌ن یا بۆ ئه‌وه‌یان پێویسته سه‌رمایه‌دارانى دیکه بێنه پێشه‌وه‌و ئه‌و خزمه‌ته بکه‌ن؟ زرنگ فاروق: ئێمه هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بین به‌پێی توانای خۆمان له‌خزمه‌تکردنی کوردستان و شاره‌که‌ی خۆمان و خۆشحاڵ ده‌بین که‌ئه‌م پرۆژانه‌ی ئێمه ببێته هانده‌رێک بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌دارانی تر چاولێکه‌ری بکه‌ن له‌خزمه‌تکردنی وڵاته‌که‌یاندا. هاوڵاتى: سه‌وزکردنى شاخى گۆیژه ده‌ستى پێکردووه‌و کۆمپانیاى ئاسیاسێل یه‌کێکه له‌و کۆمپانیایانه‌ى به‌شدارى تێدا ده‌کات؟ سه‌وزکردنى شار هاوشانى کارگه‌ى چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ‌و خاشاک تاچه‌ند رۆڵى ده‌بێت له‌پاککردنه‌وه‌ى ژینگه؟ زرنگ فاروق: سه‌باره‌ت به‌به‌شی یه‌که‌مى پرسیاره‌که‌ت ده‌رباره‌ى سه‌وزکردنى شاخى گۆیژه، ئاسیا سێڵ به‌رده‌وامه له‌سه‌وزکردنی رووبه‌ری (200) دۆنم له‌شاخى گۆیژه به‌بڕی یه‌ک ملیۆن دۆلارى ئه‌مریکى که‌سه‌رجه‌م به‌شه سه‌ره‌کییه‌کانى پرۆژه‌که وه‌ک سیستمى ئاودێرى و کارى ئه‌ندازیارى و چه‌ندین عه‌مباری گه‌وره‌ى دفنکراو بۆ گلدانه‌وه‌ى ئاو له‌خۆده‌گرێت، بێجگه له‌م مه‌به‌سته ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆکارێک بۆ ره‌خساندنى هه‌لى کار له‌سلێمانیدا. ئه‌م پرۆژه‌یه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ و خاشاکی شاری سلێمانی ئامانجى سه‌ره‌کییان به‌شداریکردنه لهپاکڕاگرتنى ژینگه‌و جوانکردنى شار که‌خه‌ونى هه‌موو دانیشتوانى سلێمانییه، خۆشمان به‌به‌خته‌وه‌ر ده‌زانین لایه‌نێکى سه‌ره‌کى و به‌شدارى ئه‌م جۆره پرۆژانه‌ین که له‌بنه‌ڕه‌تدا پرۆژه‌ى قازانج نه‌ویستن و سوودى گشتى هه‌یه. هاوڵاتى: فاروق گروپ خاوه‌نى چه‌ند پڕۆژه‌یه له‌پارێزگاى سلێمانى و چه‌ند هه‌لى کارى دابینکردووه له‌سه‌ر ئاستى عێراق؟ زرنگ فاروق: بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامه‌که‌مان روونتر بێت باشتروایه بڵێین فاروق گروپ دابه‌شبووه به‌سه‌ر نۆ سێکته‌رو بزنسى جیاوازدا، که‌بریتین له‌بواره‌کانى بیناسازی، چیمه‌نتۆ، تێلیکۆم، بوارى پزیشکى و ته‌ئمین، هۆتێل و گه‌شتیاری، خزمه‌تگوزارى دارایى و هه‌روه‌ها پیشه‌سازى ئه‌له‌منیۆم و ساندویچ په‌ناڵ که له‌لایه‌ن بیست و دوو کۆمپانیا که‌بنکه‌ى سه‌ره‌کییان له‌سلێمانیدایه‌و سه‌رجه‌م کاره‌کانى له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. هه‌ربۆیه فاروق گروپ و هاوکات ئاسیاسێڵ ده‌بنه گه‌وره‌ترین دابینکه‌رى هه‌لى کار له‌سه‌ر ئاستى کوردستان و عێراقدا. هه‌روه‌ها شانازیش به‌وه‌وه ده‌که‌ین کهبهردهوامین لهڕهخساندنى هه‌لى کارى نوێ و دروستکردن و به‌هه‌مان شێوه‌ش سودلێوه‌رگرتن له‌تواناى گه‌لێک ستافى لێهاتوو له‌عێراقدا. هاوڵاتى: بۆچى ته‌نها له‌پارێزگاى سلێمانى کارده‌که‌ن؟ ده‌وترێت سه‌رمایه‌دار پرۆژه‌کانى په‌رت و بڵاو ده‌کات و ده‌ترسێت؟ به‌ڵام فاروق گروپ ته‌نها له‌سلێمانى پرۆژه‌و کاره‌کانى ده‌کات؟ ئایا ئه‌مه ریسک و موجازه‌فه نییه؟ زرنگ فاروق: وه‌کو هه‌میشه باسکراوه ئێمه خاوه‌نی هیچ پرۆژه‌یه‌ک نین له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، کاک فاروق وه‌کو سه‌رمایه‌دارێکی نیشتیمانی به‌به‌رپرسیاریه‌تی خۆی زانیوه که‌ته‌واوی کار‌و سه‌رمایه‌ی خۆی له‌خزمه‌تی شار‌و کوردستاندا بخاته‌گه‌ڕ، دوای ئه‌وه له‌عێراقدا. هاوڵاتى: بیرتان له‌وه نه‌کردووه‌ته‌وه له‌پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک پڕۆژه‌تان هه‌بێت؟ زرنگ فاروق: پێخۆشحاڵ ده‌بین که‌هه‌ر کار‌و پرۆژه‌یه‌ک هه‌بێت له‌شاره‌کانی تری کوردستان به‌شدار ده‌بین، هه‌موو کات چاوه‌ڕێین له‌هه‌ولێر و دهۆک به‌ری کارکردنمان بۆ ئاسان بکرێت له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه، وه‌کو کۆمپانیاکانی تر به‌ئازادی و به‌گوێره‌ی یاسا کاربکه‌ین! هاوڵاتى: وه‌زیرى شاره‌وانى له‌باره‌ى پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى دوکان بۆ رۆژنامه‌ى هاوڵاتى باسى له‌وه‌کرد کارى له‌سه‌رده‌کرێت؟ ئایا گه‌یشتووه به‌چى که‌پڕۆژه‌یه‌کى گه‌وره‌ى گه‌شتیارییه‌و گرنگى بۆ بووژانه‌وه‌ى که‌رتێکى ئابوورى هه‌یه؟ زرنگ فاروق: له‌ڕاستیدا ئێمه وه‌کو فاروق گروپ ئاماده‌یى ته‌واومان هه‌یه بۆ ده‌سپێکردنى پرۆژه‌که‌و ماستهرپلانهکهى ته‌واوبووه‌و له‌کارى خۆمان نه‌وه‌ستاوین، ئه‌وه‌ى که‌ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه ئێمه چاوه‌ڕوانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانین بۆ دروستکردنى لیژنه‌یه‌ک و دانانى کۆمپانیایه‌کى هاوبه‌ش بۆ دروستکردنى پرۆژه‌که، له‌هه‌مان کاتدا ئێمه چاوه‌ڕێى ته‌واوکردنى کاروبارى زه‌وى و زارى پرۆژه‌که‌ین. که‌واته که‌ى حکومه‌ت ئه‌م هه‌نگاوه ره‌سمیانه‌ی ته‌واوکرد، ئێمه ده‌ستده‌که‌ین به‌جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که. ئێمه رۆژانه به‌دواداچوون بۆ ئه‌م کاره مێژووییه (پرۆژەی دوکانی گەشتیاری) گرنگه ده‌که‌ین... چاوه‌ڕێی هه‌نگاوو په‌له‌کردنی لوتفی حکومه‌تین به‌ڕۆڵی خۆی هه‌ستێت.
سازدانى: هاوڵاتى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتووى ئیسلامى و ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:»گۆڕان قازانجى نه‌کرد چووه‌ته‌ناو حکومه‌ته‌وه و زه‌ره‌رى له‌ڕووى پێگه‌ى جه‌ماوه‌رییه‌وه کردووه«. ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه به‌وه ده‌دات خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان »لاوازترین خولى په‌رله‌مانییه‌و تائێستا هیچ وه‌زیرێک له‌ماوه‌ى 20 مانگى رابردوودا بانگهێشت نه‌کراوه بۆ لێپرسینه‌وه«. هه‌ڵه‌دنى پێشیوابوو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت باشترین میکانیزمه بۆ ده‌رچوون له‌ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ى له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌گوزه‌رێت. ئه‌بوبه‌کر ههڵەدنى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه کهخواستهکانى ئه‌ردۆغان و تورکیا تاسلێمانى و که‌رکوکیش ناوهستێتو دەشڵێت: یەکگرتوو دۆلارێک سوودمەند نەبووە لەتورکیا. هاوڵاتى: رۆڵى په‌رله‌مان له‌م دۆخه نائارامه سیاسى و ئابوریه‌ى که‌هه‌یه چیه؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان یه‌کێکه له‌خوله لاوازه‌کانى په‌رله‌مان له‌ڕووى چاودێرى و یاسادانانه‌وه به‌رۆڵى خۆى هه‌ڵنه‌ساوه، ئێستا نزیکه‌ى ساڵێک و هه‌شت مانگ و دوانزه رۆژمان له‌م خوله تێپه‌ڕاندوه‌و که‌مترین یاسا‌و بڕیارمان تێپه‌راندووه، سه‌ره‌ڕاى بوونى ئه‌و هه‌مووه قه‌یرانه‌ى که هه‌یه وه‌ک دواکه‌وتن و لێبڕینى موچه‌و کێشه‌ى کۆرۆناو تۆپبارانى ئێران و تورکیا‌و هاتنى سوپا‌و کێشه‌کانى هه‌ولێرو به‌غدا، هیچ وه‌زیرێکمان بانگهێشت نه‌کردووه بۆ لێپرسینه‌وه له‌کاتێکدا به به‌راورد به‌خولى چوار چه‌ندین وه‌زیرمان بانگهێشتکردبوو به‌ئه‌نجومه‌نى نه‌وت و گازى هه‌رێمیشه‌وه. هاوڵاتى: ئه‌داى سه‌رۆکایه‌تى یا هاوکێشه‌و ژماره‌ى کورسیه‌کانى په‌رله‌مان وایکردووه لاواز بێت؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: ئیراده‌یه‌ک هه‌یه ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان له‌ژێر رکێفى ده‌سه‌ڵاتى جێبهجێکردندابێت، ئه‌مه‌ش به‌چى به‌رجه‌سته‌کرا به‌و زۆرینهیهى له‌سه‌رۆکایه‌تى و له‌ناو ئه‌ندامه‌کانیش به‌رۆڵى خۆى هه‌ڵنه‌سێت، به‌شى هه‌ره زۆرى بۆ لاوازى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌هه‌رسێکیانه‌وه لاوازن به‌رانبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن، ئه‌و هه‌موو واژۆ‌و یاداشته‌و داواکاریه‌ى په‌رله‌مانتاران هه‌یه خۆیان لێ بێده‌نگ کردووه. به‌حساب ئێمه ئه‌م خوله‌ى به‌هاره‌ى یاسادانانمان درێژکرده‌وه ئه‌وه 12 رۆژى تێپه‌ریوه هیچ نه‌کراوه، له‌کاتێکدا یاداشت هه‌یه بۆ بانگهێشتکردنى سه‌رۆک و جێگرى حکومه‌ت و وه‌زیرى دارایی بۆ مه‌سه‌له‌ى قه‌رزه‌کان له‌کاتێکدا خۆیان دانیان پێداناوه، چه‌ندین یاداشت و داواکارى تریش هه‌یه. خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان له‌هه‌رچوار خوله‌که‌ى تر لاوازتره، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه که‌مترین کۆبوونه‌وه‌و یاسا‌و بڕیارى ده‌رکردووه و هیچ وه‌زیرێکى بانگهێشت نه‌کردووه بۆ لێپرسینه‌وه. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت باشترین میکانیزمه بۆ ده‌رچوون له‌ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ى له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌گوزه‌رێت هاوڵاتى: پێتوایه ئه‌لته‌رناتیڤى لاوازى په‌رله‌مان چیه؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: ئه‌گه‌ر دۆخه‌که ئاوا به‌مجۆره‌بێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت باشترین میکانیزمه بۆ ده‌رچوون له‌ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه که له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌گوزه‌رێت. هاوڵاتى: مه‌سه‌له‌ى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر به‌چى گه‌یشتووه؟ جێبه‌جێ ده‌کرێت؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: یاریه‌کى ناشیرین بوو ئه‌و رۆژه له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان کرا به‌حساب پێنج په‌رله‌مانتار ده‌بوایه پارێزبه‌ندیان له‌سه‌ر ههڵبگیریایه، له‌برى فراکسیۆنى پارتى بوومایه ته‌کلیفم له پێکهاته‌کان نه‌ده‌کرد که ده‌نگ بده‌ن با نیسابیشیان ته‌واوکردبێ. سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌یتوانى داواى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ههرنهخاته ناو به‌رنامه‌ى کاره‌وه، سه‌رۆک په‌رله‌مانه‌کانى پێشوو چه‌ندین داواکارى له‌و جۆره‌یان بۆ هاتبوو، به‌ڵام نه‌یانخستوه‌ته ناو به‌رنامه‌ى کاره‌وه، به‌داخه‌وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌که‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆکى په‌رله‌مانه‌وه بینیمان که وه‌ڵامى هه‌بوو بۆیه رێکاره‌کان تائێستا وه‌کخۆى رۆشتووه، چونکه تائێستا بڕیاره‌که‌ى سه‌رۆکى په‌رله‌مان نه له‌سایتى په‌رله‌مان هه‌یه نه له رۆژنامه‌ى وهقائیق بڵاوبۆته‌وه نه نووسراویشى کردووه بۆ دادگاکان که پارێزبه‌ندى ئه‌م په‌رله‌مانتاره هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، ئه‌مانه‌ش هه‌مووى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێمه له‌هه‌رێمى کوردستان دادگایه‌کى ده‌ستوریمان نیه ئه‌م گرفتانه چاره‌سه‌ربکات، بۆیه مه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌شێوه‌ى رێککه‌وتن چاره‌سه‌ر بکرێت. تائێستا نه‌مانتوانیوه له‌ده‌ورى چوارچێوه‌یه‌کى هاوبه‌شدا کۆببینه‌وه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به ململانێى سلبیى نێوانمانه‌وه هه‌یه بۆ نمونه نه‌وه‌ى نوێ پێى وایه مێژوو له‌خۆیه‌وه ده‌ستپێده‌کات و ئه‌وانى تر هیچیان نه‌کردووه، یا یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ هه‌میشه له‌ململانێدان کامیان ده‌ست به‌سه‌ر ساحه‌ى ئیسلامی‌دا بگرێ، بۆیه ئه‌م ململانێ نادروسته بۆته هۆى ئه‌وه‌ى به‌ره‌یه‌کى یه‌کگرتووى ئۆپۆزسیۆن له‌ناو په‌رله‌مان پێکنه‌هێنرێت هاوڵاتى: له‌په‌رله‌مان 21 ئه‌ندامى ئۆپۆزسیۆن هه‌یه، ئایا توانیوتانه ئه‌داى ئۆپۆزسیۆن بوون بکه‌ن؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: خۆى به‌مانا فه‌رمیه‌که‌ى به‌ڵێ ئێستا بریتین له‌و (21) کورسیه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان که خۆى له‌چوار فراکسیۆن و چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى سه‌ربه‌خۆ خۆى ده‌بینێته‌وه، له‌ڕووى چۆنیه‌تى و چه‌ندایه‌تیشه‌وه خاڵى لاوازمان هه‌یه، یه‌که‌م له‌ڕووى چه‌ندایه‌تى که‌مین (21) کورسى له‌چاو (111) ئه‌ندامدا زۆر زۆر که‌مه، له رووى چۆنایه‌تیش ئه‌م (21) ئه‌ندامه په‌رش و بڵاوه، ئه‌سڵ ئه‌وه‌بوو ئێمه له‌م خوله‌دا فراکسیۆنێکى هاوبه‌ش یان کارى هاوبه‌شمان زۆرتر بکردایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه جگه له‌واژۆ کۆکردنه‌وه بۆ یاداشته‌کانى یه‌کترى تائێستا نه‌مانتوانیوه له‌ده‌ورى چوارچێوه‌یه‌کى هاوبه‌شدا کۆببینه‌وه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به ململانێى سلبیى نێوانمانه‌وه هه‌یه بۆ نمونه نه‌وه‌ى نوێ پێى وایه مێژوو له‌خۆیه‌وه ده‌ستپێده‌کات و ئه‌وانى تر هیچیان نه‌کردووه، یا یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ هه‌میشه له‌ململانێدان کامیان ده‌ست به‌سه‌ر ساحه‌ى ئیسلامی‌دا بگرێ، بۆیه ئه‌م ململانێ نادروسته بۆته هۆى ئه‌وه‌ى به‌ره‌یه‌کى یه‌کگرتووى ئۆپۆزسیۆن له‌ناو په‌رله‌مان پێکنه‌هێنرێت هه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ش که رابه‌رایه‌تى شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانى خه‌ڵک بکات. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر ده‌نگتان یه‌کبووایه فشاره‌کانتان باشتر ده‌بوو؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر کارى ئۆپۆزسیۆنیمان یه‌ک بخستایه ده‌نگمان باشتر ده‌گه‌شت و کاریگه‌رتر ده‌بوو خه‌ڵک دڵخۆش ده‌بوو که‌هێزى ئۆپۆزسیۆن هه‌یه‌و ده‌نگى ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌م په‌رش و بڵاویه‌وه وه‌کو ئاردى ناو دڕکمان لێهاتووه. هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى حه‌وت مانگدا فه‌رمانبه‌ران دوو موچه‌یان وه‌رگرتووه، گفتوگۆکانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا به‌بێ رێککه‌وتن ماوه‌ته‌وه ... ئه‌م دۆخه به‌چى ده‌گات؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: دۆخى هه‌رێم له‌ڕووى سیاسییه‌وه ناته‌واوه، هه‌م له‌ڕووى ئابورییه‌وه، هه‌م له‌ڕووى خاکه‌وه ئێران و تورکیا به‌ئاشکرا ده‌ستتێوه‌ردانیان هه‌یه‌و بۆردومان و تۆپباران هه‌یه، ناوچه کوردستانیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمیش به‌دۆخێکى مه‌ترسیداردا ده‌ڕوات و ته‌عریب زیادیکردووه‌و هاووڵاتى کورد شه‌هیدو بریندار ده‌کرێ، داعش خۆى رێکخستووه‌ته‌وه، بۆ چاککردنى ئه‌م دۆخه دوو بژارده هه‌یه، یه‌که‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێم رێکبکه‌ون بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه، چونکه په‌یوه‌ندى به‌کۆى قه‌واره‌و ئه‌زموونى سیاسى هه‌رێمه‌وه هه‌یه رێککه‌ون له‌سه‌ر چاکسازیی ریشه‌یی راسته‌قینه‌ى هه‌رێم له‌سه‌ر بارودۆخى پارچه‌کانى تر‌ى کوردستان بکه‌ن له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ به‌غدا تائێستا ئه‌مه نه‌کراوه ئه‌وکاته ده‌توانن له‌په‌رله‌مانیش کارێک بکه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه نه‌ک دانیشتنێک بێت بۆ مهشغوڵکردنى خه‌ڵک به‌ناوى موچه‌وه له‌هه‌موو مه‌له‌فه‌کانى نه‌وت و خاڵه سنورییه‌کان و کۆى داهاتى تر، دووه‌م ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتى هاوپه‌یمانان فشاربکه‌ن ئه‌مریکا ئه‌م هه‌مووه خوێنهیداوه له‌عێراقدا، ئه‌مه نمونه‌ى دیموکراسیهکهیهتى که له‌ڕاپۆرته‌کانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا خۆیان ده‌ڵێن هه‌رێم شوێنێکى ئارام نیه بۆ رۆژنامه‌نووسان، که‌واته ده‌بێ ئه‌وان فشار بخه‌نه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تى هه‌رێم چونکه ئه‌وان له 92-ەوه به‌ده‌م هه‌رێمه‌ن و ئه‌وه‌ش نمونه‌که‌یه‌تى تاڵان و بڕۆ له‌خاڵه سنورییه‌کان له‌سه‌رده‌مى به‌ره‌ى کوردستانى خراپتره. ته‌نها له‌سنورى کانى ماسیدا له‌ناوچه‌ى بادینان (18) مۆڵگه‌و بنکه‌ى سه‌ربازیى تورکیاى لێیه‌و زۆر هاتوونه‌ته ناوخاکى هه‌رێمه‌وه، له‌داهاتووشدا خاڵى تر داگیرده‌که‌ن و خواسته‌کانى ئه‌ردۆغان و تورکیا تاسلێمانى و که‌رکوکیش ناوه‌ستێت هاوڵاتى: پێتوایه گۆڕان به‌فیعلى به‌شدارى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى کردووه؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: گۆڕان بۆ خۆیان ئازادن چ جۆره بڕیارێک ده‌ده‌ن، به‌س له‌سه‌روبه‌ندى پێکهێنانى حکومه‌ت ئه‌وه‌نده‌ى ئاگاداربم هه‌ندێکیان پێیان باش نه‌بووه بچنه حکومه‌ته‌وه، بیستومه شه‌ش مانگى تریان داناوه بۆ حکومه‌ت، من دڵنیام دوو شه‌ش مانگى تریش دۆخه‌که هه‌روه‌ک خۆى ده‌بێت مادام فه‌لسه‌فه‌ى حوکمڕانى نه‌گۆڕاوه، گوێتان له‌به‌ڕێز عه‌لى حه‌مه‌ساڵحه ئه‌و هه‌مووه ماندوبوون و سه‌ردانه مه‌یدانیه بۆ خاڵه سنورییه‌کان وه‌ک خۆى ده‌ڵێت تاڵان و بڕۆ له (91) خراپتره، به‌خوێندنه‌وه‌ى من گۆڕان قازانجى نه‌کرد چووه حکومه‌ته‌وه خواسته‌کانى جێبه‌جێنه‌کراوه، ئێستا ئیشکالێکى گه‌وره له‌ناو جه‌ماوه‌ى گۆڕاندا هه‌یه ئه‌گه‌ر چوونه ناو حکومه‌ت ته‌نها بۆ وه‌رگرتنى چه‌ند پۆستێک بێت نه گۆڕان نە هیچ هێزێکى تریش قازانجى لێ‌ناکات و له‌ڕووى جه‌ماوه‌رییه‌وه زیانیان به‌رکه‌وتووه. هاوڵاتى: بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پێشتر باسى شه‌فافیه‌تیان نه‌کرد، ئێستا وه‌زیره‌کانیان له‌حکومه‌ت بهشهفافى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان ده‌که‌ن؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: تائێستا وه‌زیرى دارایی بۆ مه‌سه‌له‌ى دارایی نه‌هاتووه‌ته په‌رله‌مان، داهاتى ئه‌م هه‌رێمه چه‌نده، خاڵه سنورییه‌کان به‌ده‌ست کێوه‌یه، داهاتى ناوخۆ‌و گومرگ چه‌نده و چیان لێدێ، ئه‌مانه هیچ روون نین. به بێویژدانى ده‌زانم به‌شدارى گۆڕان یه‌کسان بکه‌م به به‌شدارى پارتى و یه‌کێتى له (28) ساڵى رابردوودا راسته ئه‌وان به‌شدارن، به‌ڵام به‌شداریى بڕیارنیه، له‌به‌رئه‌وه دۆخى هه‌رێمى کوردستان له 98%ى پارتى و یه‌کێتى لێى به‌رپرسیاره، ناتوانین به یه‌ک چاو سه‌یرى گۆڕان و یه‌کێتى و پارتى بکه‌ین. ئه‌گه‌ر پاساوى بێده‌نگى پارتى بۆ هاتنى تورکیا په‌که‌که بێ پاساو نیه، بێده‌نگییه‌که په‌یوه‌ندى به‌و دۆخه‌ى رابردوه‌وه هه‌یه‌و پارتى منه‌تبارو چاو بهرهوژێرو قه‌رزاربارى تورکیان، له‌به‌رئه‌وه‌ى بینیمان تورکیا له‌ساڵى 1997 له‌شه‌ڕه‌کانى پێشووتریشدا له‌گرێبه‌ستى (50) ساڵه‌و ره‌وانه‌کردنى نه‌وتى هه‌رێم پارتى قه‌رزه‌کانى تورکیا ده‌داته‌وه، ئه‌م هێزانه‌ى کوردستان بیر له‌پاراستنى خۆیان ده‌که‌نه‌وه به‌هه‌ر نرخێک بێت و مێژووش ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه هاوڵاتى: زۆرجار باس له‌وه‌ده‌کرێ یه‌کگرتوو پاڵپشتى حزبه‌که‌ى ئه‌ردۆغان ده‌کات، په‌یوه‌ندی ئێوه‌و تورکیا چیه‌و چۆن ئه‌مه بۆ خه‌ڵک روون ده‌که‌نه‌وه؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: هاتن و ده‌ستتێوه‌ردانه‌کانى تورکیا‌و ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌مه‌نێکى دوورتر، به‌فیعلى ئێمه قه‌رزى کۆن ده‌ده‌ینه‌وه، کاتێک ئه‌م هێزه کوردیانه یه‌کترى ناچارده‌که‌ن په‌نا بۆ ده‌وڵه‌تێکى تر به‌رن ئه‌وان هاتوون و زۆربه‌ى شه‌ڕه‌کانى ناوخۆ به‌پاڵپشتى ئێران یان تورکیا یه‌کلایی بووه‌ته‌وه، له‌نێوان پارتى و یه‌کێتیدا ئه‌مه ئه‌و قهرزهیه که ده‌یده‌نه‌وه. ته‌نها له‌سنورى کانى ماسیدا له‌ناوچه‌ى بادینان (18) مۆڵگه‌و بنکه‌ى سه‌ربازیى تورکیاى لێیه‌و زۆر هاتوونه‌ته ناوخاکى هه‌رێمه‌وه، له‌داهاتووشدا خاڵى تر داگیرده‌که‌ن و خواسته‌کانى ئه‌ردۆغان و تورکیا تاسلێمانى و که‌رکوکیش ناوه‌ستێت. یه‌کگرتووى ئیسلامى ته‌نها داخوازى ئه‌وه‌بووه کێشه‌کانى باکورى کوردستان له‌نێوان ئه‌و دوو هێزه‌دا چاره‌سه‌ر بکرێت به‌دیالۆگ و نێوهندگیریشى کردووه، یه‌کگرتوو دۆلارێک سودمه‌ند نه‌بووه له‌تورکیا، ئێمه نه ده‌سه‌ڵاتمان به‌ده‌سته تاتورکیا پشتیوانیمان بکات نه بۆرى نه‌وتمان هه‌یه‌و نه گرێبه‌ستى (50) ساڵه‌مان له‌گه‌ڵیدا کردووه، نه ده‌زگاى ههواڵگیریشمان هه‌یه تازانیارى بده‌ینێ، له‌به‌رئه‌وه ته‌نها ئه‌مه ده‌نگۆیه‌که بۆ تۆمه‌تبارکردنى یه‌کگرتوو. ئێمه نهمانشاردۆتهوه له‌م ساڵانه‌ى دواییدا پرۆسه‌ى ئاشتى هه‌نگاوى باشى نابوو یه‌کگرتووش به ئاکپارتى وتووه کلیلى ئه‌و چاره‌سه‌ره به ئازادکردنى به‌ڕێز ئۆجه‌لانه و بژارده‌ى سه‌ربازیى چاره‌سه‌ر نیه. هاوڵاتى: سه‌ڵاحه‌دین بەهادین راسپێردرابوو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى تورکیا، به‌تایبه‌ت له‌کاتى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و تورکیا ئایا ئه‌مه‌ی کردووه؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: له رابردوودا کهپهیوهندیهکان له‌گه‌ڵ تورکیا‌و ئێران ناخۆش بوو، شاندى حزبه کوردستانیه‌کان له‌دوو سه‌ردانى جیاواز ئه‌وه‌ى ئێران مامۆستا عه‌لى باپیر سه‌رۆکایه‌تى ده‌کردو ئه‌وه‌ى تورکیاش مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین ئه‌و رۆڵه‌ى بینیوه له‌ڕابردوو. سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین رۆڵێکى تریشى بینیوه کهسهردانى قه‌ندیل و ئاکپارتى کردووه، له‌م دواییانه‌ش به‌ڕێز لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى داوایکردوه ئه‌و رۆڵه ببینێته‌وه، به‌ڵام نازانم ده‌یبینێت یان نا، چونکه په‌یوه‌ندى به‌و دۆخه‌وه هه‌یه. هاوڵاتى: له‌به‌رانبه‌ر هاتنى سوپاى تورکیا پێتوایه بۆچى بێده‌نگییه‌ک هه‌یه به‌تایبه‌ت که له‌شکرکێشى تورکیا به‌رده‌وامه؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: ئه‌گه‌ر پاساوى بێده‌نگى پارتى بۆ هاتنى تورکیا په‌که‌که بێ پاساو نیه، هه‌رچه‌نده ده‌بێ هه‌موو حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات و باکوریش پێویسته موراعاتى کوردستان بکه‌ن و هه‌وڵبده‌ن لێک تێگه‌یشتنێک هه‌بێ. بێده‌نگییه‌که په‌یوه‌ندى به‌و دۆخه‌ى رابردوه‌وه هه‌یه‌و پارتى منه‌تبارو چاو بهرهوژێرو قه‌رزاربارى تورکیان، له‌به‌رئه‌وه‌ى بینیمان تورکیا له‌ساڵى 1997 له‌شه‌ڕه‌کانى پێشووتریشدا له‌گرێبه‌ستى (50) ساڵه‌و ره‌وانه‌کردنى نه‌وتى هه‌رێم پارتى قه‌رزه‌کانى تورکیا ده‌داته‌وه، ئه‌م هێزانه‌ى کوردستان بیر له‌پاراستنى خۆیان ده‌که‌نه‌وه به‌هه‌ر نرخێک بێت و مێژووش ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاشکراى ده‌کات چاوه‌ڕێى بڕیارى حکومه‌تن بۆ دابه‌شکردنى زه‌وى و ده‌شڵێت: »هه‌ر هاووڵاتى و فه‌رمانبه‌رێک مافى وه‌رگرتنى زه‌وى هه‌بێت پێى ده‌درێت». ساسان عه‌ونى، وه‌زیرى شاره‌وانى‌و گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه ده‌دات که‌پڕۆژه‌ى شه‌قامى سه‌د مه‌ترى له‌به‌ر زۆریى تێچووى پڕۆژه‌که کراوه به‌سێ قۆناغ، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا یه‌ک پڕۆژه‌یه‌و ده‌شڵێت:» هه‌مووى ته‌واو ده‌کرێ و حکومه‌ت هه‌وڵده‌دات راسته‌وخۆ دواى قۆناغى یه‌که‌م، قۆناغه‌کانى تریش ده‌ستپێبکات و ئه‌و کاته‌ش ده‌لیڤه‌یه‌کى دارایى بۆ دابین ده‌کات». هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى یه‌ک ساڵى کابینه‌ى نۆیه‌مدا وه‌ک وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار چیتان کردووه به‌تایبه‌ت خاڵه جه‌وهه‌رییه‌کان ئه‌گه‌ر باسى بکه‌ن سوپاس؟ ساسان عه‌ونى: وێڕاى دۆخه جیاوازه دژواره‌کانى له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هاتنه پێشه‌وه‌و دابه‌زینى بودجه‌ى وه‌زاره‌ت و پاشتریش دۆخى نه‌خوازراوى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا که به‌شێکى زۆرى پڕۆژه‌کان و ده‌وامى فه‌رمانبه‌رانیشى راگرت، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانى که‌ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به‌ژیانى رۆژانه‌ى خه‌ڵکى، وه‌ک دابینکردنى ئاوى خاوێن، کۆکردنه‌وه‌ى خاشاک که پرۆسه‌یه‌کى رۆژانه‌ى به‌رده‌وامه و کاریگه‌ریى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر ته‌ندروستیى هاووڵاتییان و ژینگه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها خاوێنکردنه‌وه‌ى ئاوهڕۆو به‌رده‌وامبوون له‌گه‌شه‌پێدانى پارکه‌کان و سه‌وزکردنى شار‌و شارۆچکه‌کان، هه‌روه‌ها به‌پێى توانا‌و داهاتى شاره‌وانییه‌کانیش، شه‌قامه‌کان نۆژه‌ن کراونه‌ته‌وه. وه‌ک ده‌زانن، خزمه‌تگوزارییه‌کانى وه‌زاره‌ت به‌سه‌ر چوار سێکته‌رى سه‌ره‌کى دابه‌ش ده‌بن که بریتین له‌سێکته‌رى ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ، سێکته‌رى شاره‌وانى که ئه‌ویش بواره‌کانى خۆڵ و خاشاک و ژینگه‌پارێزى، پارک و باخچه‌کان، ماسته‌رپلان و نه‌خشه‌دانان، مۆڵه‌تى بیناو دابینکردنى زه‌وى و چه‌ندان خزمه‌تگوزاریى دیکه، هه‌روه‌ها سێکته‌رى گه‌شتوگوزارو سێکته‌رى شوێنه‌وار. وه‌زاره‌تى شاره‌وانى، له‌سه‌ر ته‌واوى سێکته‌ره‌کان خزمه‌تگوزارییه‌کانى پێشکه‌ش کردووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌یش به‌ڕه‌چاوکردنى ئه‌و دۆخانه‌ى باسمان کرد، واى کردووه ئه‌وله‌وییه‌ت بدرێ به‌هه‌ندێک زیاتر له‌هه‌ندێکى دیکه، وه‌ک ئه‌و بوارانه‌ى راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به‌ژیانى رۆژانه‌ى هاووڵاتیانه‌وه که بابه‌تى ئاو‌و خاوێنکردنه‌وه‌یه. به‌گشتى له‌ماوه‌ى یه‌که‌م ساڵى کابینه‌ى نۆیه‌مدا، توانیومانه هه‌شت پڕۆژه لهسێکتهرهکانى شاره‌وانى و ئاو به‌گوژمه‌ى زیاتر له (١٩) ملیار دینار ته‌واو بکه‌ین. هه‌روه‌ها ته‌واوکردن و جێبه‌جێکردنى به‌شى دووهه‌مى پرۆژه‌کانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه به‌دانان و گۆڕینى تۆڕى ئاو، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه به‌گوژمه‌ى زیاتر له (١٧٦) ملیۆن دۆلار. وێڕاى ئه‌م پڕۆژه سه‌ره‌کییانه، له‌سه‌ر داهاتى ناوخۆى فه‌رمانگه‌کانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت، (252) پرۆژه‌ى دیکه به‌گوژمه‌ى زیاتر له (٢٠) ملیار دینار له‌سێکته‌رى شاره‌وانییه‌کان جێبه‌جێ کراون. هاوڵاتى: پلانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى گه‌شتوگوزار له‌ماوه‌ى چوار ساڵى کابینه‌ى نۆیه‌مدا چییه؟ ساسان عه‌ونى: له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکى کابینه‌ى نۆیه‌م، له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، داوا له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان کرا پلانى خۆیان ئاماده‌بکه‌ن، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزاریش که‌یه‌کێکه له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌کان و سێکته‌ره‌کانى زۆرن، پێویستى به‌وه بوو پلانێکى چڕ‌وپڕ دابنێت که‌ڕه‌چاوى گرنگیى جۆرى بابه‌ته‌کان به‌پێى دۆخ و به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتیان له‌و شوێنه‌ى تێیدان دیارى بکات. هه‌روه‌ها ره‌چاوى یه‌کسانى بکرێت که‌هه‌موو ناوچه‌و شوێنه جوگرافییه‌کان هه‌مان بایه‌خیان پێبدرێت به‌بێ جیاوازى. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، وه‌زاره‌ت داواى له هه‌موو فه‌رمانگه‌کانى له‌هه‌ر چوار سێکته‌ره سه‌ره‌کییه‌که کرد، پلانى خۆیان ئاماده بکه‌ن، هه‌مووى کۆکرایه‌وه‌و وردبینییان بۆ کرا، دواتر ره‌وانه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى پلاندانان کران و خرانه چوارچێوه‌ى پلانى چوارساڵه‌ى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که به‌پێى ڕێژه‌ى پڕۆژه‌کانى هه‌موو حکومه‌ت 46%ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار جێبه‌جێى ده‌کات. هاوڵاتى: تاچه‌ند هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌پرسى یه‌کلابوونه‌وه‌ى ئه‌و زه‌ویانه‌ى بڕیاره بدرێته فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان؟ ساسان عه‌ونى: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، یه‌ک بازنه‌یه له‌چوارچێوه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، هیچ وه‌زاره‌تێک کارێک یان پڕۆژه‌یه‌ک ناخاته ناو چوارچێوه‌ى پلانه‌کانییه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پلانه‌کانى وه‌زاره‌تێکى تر پێچه‌وانه بێت یان یه‌ک نه‌گرێته‌وه. وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو له‌چه‌ند ته‌وه‌رێک هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه، یه‌کێک له‌وانه پرسى زه‌وییه‌کانه و یه‌کێکى دیکه‌ش که‌زۆر گرنگه، پرسیى ئاوه. هاوڵاتى: زیاتر له 300 هه‌زار یه‌که‌ى کارت و زیاده‌ڕۆیى بوونى هه‌یه، ئایا بڕیارى تاپۆکردنى ئه‌و یه‌کانه که‌ى ده‌که‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه؟ ساسان عه‌ونى: بڕیاره‌که که‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و شاره‌وانییه‌کان پێى هه‌ڵده‌ستن. هاوڵاتى: ئایا بۆ هه‌ر خانوویه‌کى کارتى شاره‌وانى که تاپۆ ده‌کرێت بۆ هه‌ر مه‌ترێک چه‌ند بڕه پاره له‌هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت، ئه‌ى بۆ ئه‌و خانووانه‌ى که به‌زیاده‌ڕۆیى دروستکراون؟ ساسان عه‌ونى: مه‌به‌ستت له زه‌ویى زێده‌ڕۆکاره، ئه‌مه‌ش به‌پێى یاساى ژماره ٣ى ساڵى ٢٠١٩ که تایبه‌ته به به‌خاوه‌نکردنى ئه‌و زەویانهى له‌سنوورى شاره‌وانییه‌کان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر کراوه له‌هه‌رێمى کوردستان- عێراق، ئێمه وه‌ک وه‌زاره‌تى شاره‌وانى که ئه‌رکى جێبه‌جێکردنى یاساکه‌مان له‌سه‌ره، وه‌ک خۆى جێبه‌جێى ده‌که‌ین. هاوڵاتى: هه‌ر یه‌که‌یه‌کى نیشته‌جێبوون له ماستهرپلانى شار‌و پارێزگاکاندا نه‌بێت تاپۆ ده‌کرێت؟ ساسان عه‌ونى: تاپۆکردنى یه‌که نیشتهجێیهکانى ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌و گونده هاوچه‌رخانه، یه‌کێکه له‌بڕیاره‌کانى لیژنه‌ى باڵاى وه‌به‌رهێنان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌کى هاوبه‌ش له‌وه‌زاره‌تى داد‌و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى پێکهاتووه بۆ ئه‌وه‌ى په‌له له‌جێبه‌جێکردنى ئه‌و پرۆسه‌یه بکه‌ن. هه‌ر یه‌که‌یه‌کى نیشته‌جێبوون وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر زه‌ویى نیشته‌جێبوون بێت و مه‌رجه‌کانى تێدا بێت که به‌یاسا رێکخراوه، تاپۆ ده‌کرێت. ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌کانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه، کردارى ئیفرازکردنه. هاوڵاتى: حکومه‌تى هه‌رێم تا چ ئاستێک هاوکارتانه له‌وه‌ى که داهاتى به‌شێک له‌وه‌زاره‌ت بۆ خزمه‌تگوزارییه‌کان خه‌رج بکرێت؟ ساسان عه‌ونى: به‌پێى رێنمایى ڕێکخراوه، ١٥%ى داهاتى شاره‌وانییه‌کان بۆ خزمه‌تگوزارى داده‌نرێ و ٢٠%ى داهاتى ئاویش بۆ پڕۆژه‌کانى ئه‌و سێکته‌ره دابین ده‌کرێ، به‌ڵام به‌پێى پێویستییه‌کانى حکومه‌تیش رێژه‌که که‌م و زیاد ده‌کات. هاوڵاتى: به‌شێک له‌هاووڵاتیان گله‌یى له‌وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ده‌که‌ن که شه‌قامه‌کانى ناو شاره‌کان کێشه‌ى زۆرى تێدایه‌و چاره‌سه‌ر نه‌کراون؟ چى ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى که‌مترین گله‌یى و ره‌خنه رووبه‌ڕووى وه‌زاره‌تتان ببێته‌وه؟ ساسان عه‌ونى: له‌هه‌موو شاره‌وانییه‌کان به‌شێوه‌ى به‌رده‌وام به‌شێکى کاره سه‌ره‌کییه‌کانیان بۆ چاککردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌کان ته‌رخان کردووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش دیسان په‌یوه‌سته به‌و ته‌نگژه ئابوورییانه‌ى روویان له‌هه‌رێمى کوردستان کرد، وێڕاى ئه‌وه، شاره‌وانییه‌کان له‌ماوه‌ى کاتى که‌ره‌نتین له‌سه‌ر داهاتى خۆیان، به‌شێکى به‌رچاوى شه‌قامه سه‌ره‌کییه‌کانیان نۆژه‌ن کرده‌وه. دواى ته‌واوکردنى قۆناغى یه‌که‌مى پرۆژه‌ى شه‌قامى سه‌دمه‌ترى سلێمانى قۆناغى دووه‌م و سێیه‌میش جێبه‌جێ ده‌کرێت هاوڵاتى: شه‌قامى 100 مه‌ترى به‌ردى بناغه‌ى دانرا بۆ جێبه‌جێکردنى؟ ئایا دواى قۆناغى یه‌که‌م قۆناغه‌کانى دیکه‌ش ده‌ستپێده‌کات یان دۆخى دارایى ئه‌وه یه‌کلاییده‌کاته‌وه؟ ساسان عه‌ونى: شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى که‌پڕۆژه‌یه‌کى ستراتیجیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه، وێڕاى قه‌یرانه داراییه‌کان، له‌به‌ر گرنگیى ئه‌و پرۆژه‌یه بۆ شارى سلێمانیى خۆشه‌ویست، رێزدار مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، واژووى له‌سه‌ر خه‌رجکردنى گوژمه‌ى قۆناغى یه‌که‌مى دا که (٤٠٠) ملیار دیناره بۆ فه‌یسى یه‌که‌م که‌درێژییه‌که‌ى ده‌کاته (٣٣) کم. شه‌قامى سه‌د مه‌ترى سلێمانى له‌به‌ر زۆریى تێچووى پڕۆژه‌که کراوه به‌سێ قۆناغ، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا یه‌ک پڕۆژه‌یه‌و هه‌مووى ته‌واو ده‌کرێ و حکومه‌ت هه‌وڵده‌دات راسته‌وخۆ دواى قۆناغى یه‌که‌م، قۆناغه‌کانى تریش ده‌ستپێبکات و ئه‌و کاته‌ش ده‌لیڤه‌یه‌کى دارایى بۆ دابین ده‌کات. هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى ساڵێکى دهستبهکاروبوونى به‌ڕێزتاندا داهاتى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار چه‌ند بووه؟ ساسان عه‌ونى: به‌هۆى ئه‌و رێکخستنهوانهى له‌سه‌ر ئاستى جیاوازى وه‌زاره‌ت کردوومانه که به‌شێک بوون لهچاکسازییهکانى ناو وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، جیا له‌یاساى چاکسازى، هۆکاربوون بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌ى خه‌رجى که‌م بکه‌ینه‌وه‌و رێژه‌ى داهاتیش به‌رز ببێته‌وه. وێڕاى ئه‌وه‌ى حکومه‌ت له‌ماوه‌ى ساڵێکدا ته‌نیا حه‌وت مانگ به‌ته‌واوى پلانه سه‌ره‌کییه‌که‌ى کارى کردووه‌و دواتر به‌هۆى کۆرۆناوه زۆربه‌ى پلانه‌کان گۆڕان، هێشتا داهاتى یه‌که‌م ساڵى کابینه‌ى نۆیه‌م به‌به‌راورد به‌ساڵێکى پێش خۆى، زیادى کردووه و خه‌ونى ئێمه ئه‌وه‌یه، داهاتى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار ببێته سه‌رچاوه‌یه‌کى سه‌ره‌کیى داهاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان. هاوڵاتى: سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان داواى دابه‌شکردنى زه‌وییان کردووه بۆ چه‌ند سه‌د که‌سێک، ئه‌م پرسه گه‌یشتووه به‌چى؟ ساسان عه‌ونى: هه‌ر هاووڵاتییه‌کى هه‌رێمى کوردستان یان فه‌رمانبه‌رێک، پێشتر فه‌رمانى وه‌رگرتنى زه‌ویى هه‌بێ، بێگومان مافى نافه‌وتێت و زه‌ویى پێده‌رێت. هاوڵاتى: لێره‌و له‌وێ باسى دابه‌شکردنى زه‌وى ده‌کرێت، ئایا به‌فه‌رمى له‌مساڵدا ده‌ستپێده‌کات بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رو که‌سانه‌ى که شایسته‌ن و پێشتر ناوه‌کانیان نێردراوه بۆ وه‌زاره‌ت؟ ساسان عه‌ونى: دابه‌شکردنى زه‌وى له‌ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تێکدا نییه، به‌ڵکو په‌یوه‌سته به سیاسه‌تى گشتیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، هه‌ر کاتێک له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بڕیارى له‌سه‌ر درا، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێکردنى. هاوڵاتى: که‌رتى گه‌شتوگوزار له‌زۆربه‌ى وڵاتاندا گرنگى و بایه‌خى تایبه‌تى پێده‌درێت، تاچه‌ند ئه‌م که‌رته ئابوورییه لهمههام و ئه‌وله‌ویاتى وه‌زاره‌تدایه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شه‌ى پێبدرێت تا ببێته سه‌رچاوه‌یه‌کى داهاتى باش بۆ حکومه‌ت و که‌رتى تایبه‌ت؟ ساسان عه‌ونى: خۆشبه‌ختانه که‌رتى گه‌شتوگوزار له‌هه‌رێمى کوردستان به‌ره‌وپێشچووه، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار بایه‌خێکى تایبه‌تی پێداوه‌و به‌پێى ماستهرپلانى وه‌زاره‌ت که ماستهرپلانى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزاریش تێیدا په‌سه‌ند کراوه، ئه‌گه‌ر دۆخه دارایییه‌کان رێگه‌بده‌ن، بڕیاره (67) پڕۆژه‌ى گهشیاریى گه‌وره‌و مامناوه‌ندى نوێ دروستبکرێن ، ئه‌م (67) پڕۆژه‌یه، (19)یان له‌هه‌ولێرن، (20)یان له‌سلێمانین، (19)یان له‌دهۆک و (9) پڕۆژه‌شیان لهئیدارهى گه‌رمیانه. به‌مه‌ش گه‌شتوگوزار له‌کوردستان ده‌خاته قۆناغێکى باشتر. هاوڵاتى: پرۆژه‌ى گه‌شتیارى دوکان گه‌یشتووه به‌چى، که‌به‌ڕێز فاروق مه‌لا مسته‌فا له‌کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رمایه‌داران و حکومه‌ت ئه‌و داوایه‌ى له‌حکومه‌ت کردووه کهکارهکان ته‌واو بکرێت تا ده‌ستپێبکات؟ ساسان عه‌ونى: بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک، پرۆسه‌ى کارگێڕى و یاسایى به‌ئه‌ندازه‌ى گه‌وره‌یى پڕۆژه‌که کار له‌سه‌رکردنى ده‌وێت.
سازدانى: هاوڵاتى وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌دات چه‌ند پلانێکیان هه‌یه له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا سه‌رجه‌م تۆڕه‌کانى رێگاوبانه‌کان له‌هه‌رێمى کوردستاندا پێکه‌وه ببەستنهوهو جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه به‌م دۆخه‌ى ئێستاى حکومه‌ت ناتوانن جێبه‌جێى بکه‌ن و ده‌شڵێت: »تا ئه‌م ساته‌ش داهاتى هه‌رێمى کوردستان بهمهرکهزى لاى حکومه‌ت نیه». دانا عه‌بدولکه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه بهدۆخى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌دات و ده‌ڵێت:» بڕینى له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ناچارى بووه، هیچ په‌یوه‌ندیه‌کى به‌یاساى چاکسازییه‌وه نیه… جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى بۆ ریکخستنهوهو کارکردنه بۆ هێنانه‌دی دادپه‌روه‌رى له‌موچه‌ى موچه‌خۆران». وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات که «تا ئه‌م ساته‌ش داهاتى هه‌رێمى کوردستان بهمهرکهزیى لاى حکومه‌ت نیه، له‌ساڵى 2004وه بانکێکى مه‌رکه‌زى له‌هه‌ولێر بووه‌و بانکێکى ناوه‌ندیش له‌سلێمانى، سه‌د دۆلار له‌به‌غداوه هاتبێت (43) دۆلارى بۆ سلێمانى و (57) دۆلارى بۆ هه‌ولێر بووه، هه‌ر که‌موکووڕییه‌ک هه‌بێت لهههولێرو دهۆک پارتى دیموکرات لێى به‌رپرسیاره، ناوچه‌ى سلێمانى و گه‌رمیان و راپه‌ڕینیش یه‌کێتى نیشتیمانى لێى به‌رپرسه». هاوکات، به‌ڕاشکاوى باسى مه‌له‌فى نه‌وت ده‌کات و ده‌ڵێت:» نه‌خێر ئێمه ئاگادارى ورده‌کارى داهاتى نه‌وت نین، ده‌بێ چاکسازى تێدابکرێت بڕیارى پێویستیشى بۆ دراوه، هیوادارین زۆر نه‌خایه‌نێت که سێکته‌رى نه‌وتیش شه‌فاف بکه‌ین و داهات و خه‌رجیه‌که‌ى ئاشکرابێت بۆ هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان». هاوڵاتى: وه‌ک وه‌زیرێکى گۆران دواى ساڵێک به‌شداریکردن له‌کابینه‌ى نۆیه‌م چیتانکردوه بۆ خه‌ڵک؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌کاربوونمان بۆ ماوه‌ى سێ مانگ ده‌رفه‌ت درا به وه‌زیره‌کان که پلانى چوارساڵى خۆیان ئاماده‌بکه‌ن له‌چوارچێوه‌ى حکومه‌ت و کابینه‌ى نوێ، وه‌ک وه‌زاره‌تى ئاوهندکردنهوه پلانێکى گرنگمان ئاماده‌کردوه له‌چوارساڵى داهاتوودا رێگا دووسایدهکانى نێوان پارێزگا‌و شاره‌گه‌وره‌کان ته‌واوبکه‌ین به‌داخه‌وه هه‌ندێکیان له‌ساڵى 2011 وه کاریان تێداکراوه‌و ده‌بوایه له‌ماوه‌ى سێ بۆ چوارساڵدا ته‌واوبکرایه ئه‌مه یه‌کێکه لهپلانهگرنگهکان. یه‌کێکى دیکه لهپلانهکان باشترکردنى هۆکاره‌کانى هاتووچۆیه که ئاسانکارى ده‌کات ئه‌ویش هێڵى ئاسنینه‌و خستومانه‌ته به‌رنامه‌ى کاره‌وه، حکومه‌ت له‌رابردوودا نه‌یتوانیوه خزمه‌ت و ئاوه‌دانى بگه‌یه‌نێته لادێکان، ئێمه پلانێکمان ئاماده‌کردووه له‌پارێزگاکاندا چه‌ند گوندێکى هاوچه‌رخ دروستبکه‌ین و هه‌مووجۆره خزمه‌تگوزاریه‌کى پێویستى تێدابێت. هه‌روه‌ها ئه‌و تۆڕى رێگاوبانهى که‌هه‌مانه خراپه‌و ئێمه کارمان بۆ ئه‌وه‌کرد له‌ماوه‌ى سێ ساڵ هه‌مووى نۆژەنبکریتەوە و ته‌واوبکه‌ین و له‌رێگه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانى پارێزگاکانه‌وه ده‌رخسته‌یه‌کمان ئاماده‌کردووه‌و خستمانه به‌رده‌م سه‌رۆکى حکومه‌ت خۆشبه‌ختانه ئه‌ویش ره‌زامه‌ندى نواند‌و له‌مانگى 10 ساڵى رابردوو له‌ماوه‌ى دوومانگدا زیاتر له 70 پرۆژه‌ى نۆژه‌نکردنه‌وه‌و تهواووکردنى ئه‌و رێگایانه‌ى که پاره‌یان بۆ وه‌رگیراوه له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچکه‌کان ته‌واوبکه‌ین، ئه‌وه یه‌کێکه له‌ده‌ستکه‌وته گرنگه‌کان، ئه‌وه‌ش زیاتر له 43 ملیار دینارى بۆ ته‌رخانکراوه‌و ئێمه هیواداربووین که قۆناغى دووه‌مى نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان له‌ئه‌مساڵدا ته‌واوبکه‌ین، به‌ڵام به‌هۆى هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆناوه زۆربه‌ى زۆرى پرۆژه‌کان راگیراوه، ئێستا هه‌موو تواناى حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین بکه‌ین و خه‌رجکردنى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان راگیراوه، هیوادارین ئه‌گه‌ر له‌کۆتایى ساڵیش‌دا بێت ده‌ستبکه‌ینه‌وه به پرۆژه‌کان و نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکانی ڕێگاوبانی ئێستا که ئه‌ویش نزیکه‌ى 45 ملیار دینارێکى ده‌وێت و له‌م قۆناغه‌و به‌م ئیمکانیه‌ته‌ى هه‌یه ناتوانرێت ده‌ستپێبکرێته‌وه.. هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى رابردوودا باسى پرۆژه‌ى تونێلهکانتان کردووه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به دۆخى داراییه‌وه بۆ کارکردن تێیدا؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌و تونێلانه له‌پلانى وه‌زاره‌تماندایه، بۆ نمونه پرۆژه‌ى رێگاى هه‌یبه‌ت سوڵتان تونێلى تێده‌که‌وێت ده‌بوو ئێستا ته‌واوبوایه، به‌ڵام ته‌نها له‌سه‌دا 10% ته‌واو بووه، تونێلى رێگاى نێوان سلێمانى که‌لار له قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان یان رێگاى نێوان سه‌یدسادق پێنجوێن تونێلى تێده‌که‌وێت، هەروەها دروستکردنی تونێلی چیای مەتین ، به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان نه‌کراون و گرنگیشن و په‌یوه‌ندیان به‌تۆڕى بنه‌ره‌تى رێگاوبانه‌کانه‌وه هه‌یه‌و هه‌موویان پارێزگاکان به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستنه‌وه. له‌م دۆخه‌ى ئێستا‌و به‌م داهاته‌ى حکومه‌ت ناتوانرێت ئه‌مانه بکرێت، به‌ڵام ئێمه بیرمان له‌وه کردووه‌ته‌وه قه‌رز بۆ ئه‌م پرۆژانه بکه‌ین ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتووبین و هیوادارین بتوانین تاکۆتایی ئه‌مساڵ دهستیانپێبکهینهوهو جێبه‌جێیان بکه‌ین. قهرزکردنهکهش دووجۆره یان ئه‌وه‌تا له‌بانکه‌کان بیکه‌ین یان ئه‌وه‌یه له وه‌به‌رهێنه‌رى ناوخۆیی یان بیانى قه‌رزه‌که وه‌ربگرین و پرۆژه‌که‌ى پێ بکه‌ین، ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتووش نه‌بووین ئه‌وه ده‌بێت چاوه‌روانى ئه‌وه‌بین تا ئه‌وکاته‌ى حکومه‌ت داهاته‌کانى خۆى وه‌ک پێشووى لێده‌کاته‌وه ئه‌وکات ده‌یکه‌ین. له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو خراپ به‌رێوه‌بردن هه‌بووه له‌هه‌رێمى کوردستان و نه‌توانراوه حکومه‌ت له‌سه‌ر شێوازى دامه‌زراوه‌یی به‌رێوه‌ببرێت یاسا سه‌روه‌ر نه‌بووه‌و ته‌جاوزات هه‌بووه بۆ سهرموڵک و ماڵى گشتى به ئێستاشه‌وه ئه‌وه به‌رده‌وامه هاوڵاتى: قه‌یرانى دارایی بوونى هه‌یه، یان قه‌یرانى ئیداره‌دانى ئه‌و داهات و سه‌رچاوه داراییانه‌یه که ئێستا له‌به‌رده‌ستى حکومهتتدایه؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: هه‌ردوو قه‌یرانه‌که هه‌یه هه‌م داراییه‌که هه‌م ئیداریه‌که، به‌راشکاوى ده‌یڵێم له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو خراپ به‌رێوه‌بردن هه‌بووه له‌هه‌رێمى کوردستان و نه‌توانراوه حکومه‌ت له‌سه‌ر شێوازى دامه‌زراوه‌یی به‌رێوه‌ببرێت یاسا سه‌روه‌ر نه‌بووه‌و ته‌جاوزات هه‌بووه بۆ سهرموڵک و ماڵى گشتى به ئێستاشه‌وه ئه‌وه به‌رده‌وامه، واتا قه‌یرانى دارایی که ئێستا هه‌یه به‌شێکى په‌یوه‌ندى به‌و خراپ بهرێوهبردنهى چه‌ند ساڵى رابردوه‌وه هه‌یه، بۆ نمونه له‌ساڵى 2003وه تا ساڵى 2014 مانگانه له عێراقه‌وه نزیکه‌ى ملیارێک دۆلار هاتووه بۆ هه‌رێم و داهاتى ناوخۆش هه‌بووه‌و زۆر باشیش بووه‌و به‌جۆرێک له‌جۆره‌کانیش نه‌وتیش فرۆشراوه، ئه‌گه‌ر به بۆریش نه‌بوبێ به‌تانکه‌ر بووه‌و ئه‌مانه وایکردوه داهاتێکى زۆر له‌هه‌رێم هه‌بووه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌کى زۆر باش ئیداره بدرایه ئێستا کوردستان نه‌ک قه‌رزار نه‌ده‌بوو به‌ڵکو له‌بانکه‌کانى هه‌رێمدا پاشهکەوتیشمان ده‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه کابینه‌ى نۆیهممان دروستکردووه که کابینه‌ى چاکسازى بێت، هه‌م له‌سه‌رۆکى حکومه‌ت هه‌م حزبه پێکهێنه‌ره سهرهکیهکاتیش هه‌موومان کۆکین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى کابینه‌ى چاکسازى بێت و هه‌نگاوى باشیش بۆ ئه‌مه نراوه‌و توانیوومان قۆناغى یه‌که‌مى یاسای چاکسازى تێپه‌رێنین.. قه‌یرانی دارایش هه‌یه‌و ته‌نها په‌یوه‌ندى به هه‌رێمى کوردستانه‌وه نیه‌و به‌ڵکو جیهانیه، به‌پێى راپۆرت و ئاماره‌کان تا مانگى دوو داهاتى ناوخۆ به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه رۆشتووهو توانراوه له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى داراییه‌وه بە سەرپەرشتی بەڕێز وەزیری دارایی 100 ملیۆن دۆلار له‌داهاتى ناوخۆ زیادبکات به‌تایبه‌تى رێگه‌ى له‌خاڵه سنوریه‌کانه‌وه. ئه‌مه‌ش قورساییه‌کى باشیدا به‌داهاتى ناوخۆ‌و تا کۆتایی مانگى دووى ئه‌مساڵ نرخى نه‌وت به‌رزبوو داهاتى زۆرتر له‌ئێستا ده‌هاته‌وه ده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش له‌به‌غداوه پاره ده‌هات ئه‌مه‌ش وایکردبوو حکومه‌ت هه‌م به‌ئاسانى مووچه بدات و هه‌م هه‌ندێ پرۆژه‌ش بخاته‌وه گه‌ڕ، به‌ڵام له‌دواى هاتنى کۆرۆناو دابه‌زینى نرخى نه‌وت و داخستنى بازار‌و وه‌ستانى ئیش وکاره‌کانى حکومه‌ت و هاوڵاتیان، داهاتى حکومه‌ت زۆر که‌میکرده‌وه ده‌توانم بڵێم 70%ى داهات که‌میکردو به‌غداش لەمانگی نیسانەوە یەکجار پارەی ناردوه و نه‌وتیش دابه‌زى ئه‌مانه قه‌یرانێکى دارایی راستى دروستکرد. هاوڵاتى: سه‌رۆکى حکومه‌ت رایگه‌یاند 27 ملیار دینار قه‌رزارین، ئایا ئێوه وه‌ک تیمى گۆڕان له حکومه‌تدا متمانه‌تان به‌و قه‌رزه هه‌یه؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: له دووه‌م دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، داوامکرد به‌راپۆرتێکى تێر‌و ته‌سه‌ل پێمان بڵێن حکومه‌ت چه‌ند قه‌رزاره بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه کاره‌کانمان بکه‌ین و پرۆژه‌کانى خۆمان رێکبخه‌ین. دواى ماوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن به‌رێز دکتۆر ئامانج ره‌حیم، سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران راپۆرتێکى ئاماده‌کردبوو که هاوکات سه‌رۆکى ئه‌و فهرمانگهیهشه که سه‌رپه‌رشتى کۆى قه‌رزه‌کانى هه‌رێم ده‌کات، تاراده‌یه‌ک به‌ورده‌کاریه‌وه ئه‌و قه‌رزانه‌ى بۆ خستینهروو که به‌شێکى په‌یوه‌ندى به پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه هه‌یه که زیاتر له 10 ملیار دۆلاره، هه‌ندێکى هى به‌ڵێنده‌رو کۆمپانیاکانه‌و هه‌ندێکیشى قه‌رزى وڵاتانى ده‌ره‌وه‌یه‌و واتا تا ئه‌ندازه‌یه‌ک ئاگادارى ئه‌و قه‌رزانه‌و ئه‌و ژمارانهین که سه‌رۆکى حکومه‌ت باسیکردووه. هاوڵاتى: ئایا قسه‌کراوه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌س و کۆمپانیایانه که له‌به‌شێک لهقهرزهکانى خۆیان خۆش ببن؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌وه‌نده‌ى من ئاگاداربم ههوڵدراوهو قسه‌ش کراوه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى باشیان هه‌بووه‌و ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه، به‌ڵام ورده‌کاریه‌که‌ى نازانم چۆنه چونکه هێشتا نه‌هێنراوه‌ته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌ى له‌سه‌ر بکرێت وبڕیارى پێویستى بۆ بدرێت. به‌ده‌ر له قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم، حکومه‌تى هه‌رێم له‌کابینه‌کانى پێشوودا نزیکه‌ى 800 ملیار دراوە به وهبهرهێنهرو کۆمپانیاکان ،ئێستا حکومه‌ت پێویستى به‌وه‌یه ئه‌و پارانه وه‌ربگیرێته‌وه، به‌پێى یاساش چه‌ند ساڵێک به‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و پارانه‌دا رۆشتوه‌و پێویستبوه وه‌ربگیرێته‌وه، ئه‌مه وایکردوه ئه‌و وه‌به‌رهێنانه چه‌ند جارێک سودمه‌ند بن لهوپارهیهو بڕیارى ئه‌وه دراوه تا کۆتایی ئه‌مساڵ ده‌بێ هه‌مووی بگه‌رێننه‌وه. هاوڵاتى: که‌ى کۆبونه‌وه‌ى سێ قۆڵى تیمى حکومه‌ت له‌نێوان گۆران و یه‌کێتى و پارتى ده‌کرێت؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: حکومه‌ت به‌شى سه‌ره‌کى پێکهێنهرهکهى ئه‌و سێ لایه‌نه‌یه‌و هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک کۆده‌بینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت کۆبونه‌وه‌ى سێ تیمه‌که‌ى حکومه‌ت بێ به‌جیا هێشتا ئه‌وه نه‌کراوه. کاتى خۆى بەپێی ئەنجامە ڕاگەیاندراوەکان پارتى که یه‌که‌مى هه‌ڵبژاردن بووه رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئێمه‌و یه‌کێتیش کردوه بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت، له‌و رێککه‌وتنانه‌دا هه‌ندێک خاڵ هه‌یه به‌ر یهککهوتنى هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کداو ناتوانێت هاوته‌ریبى ئه‌وه‌ى ئێمه‌و یه‌کێتیش وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکات، ئه‌وه‌ش پێویستى به چاره‌سه‌ر هه‌یه ئێمه وه‌ک بزوتنه‌وه‌ى گۆران ئاماده‌ین هه‌رکات ئه‌وان بیانه‌وێت داده‌نیشین و چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفتانه‌ش بکه‌ین. گرنگ ئه‌وه‌یه تائێستا زۆربه‌ى زۆرى بڕیاره‌کانى حکومه‌ت به‌کۆى ده‌نگ بووه راسته له‌سه‌ر هه‌ندێک شت جیاوازى بیروبۆچوونمان هه‌بووه، به‌ڵام دواجار به بڕیارى یه‌کگرتوو هاتووینه‌ته ده‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر یاساى چاکسازى وه‌ک خۆى جێبه‌جێبکرێت هه‌موو بڕگه‌کان بگرێته‌وه خاڵه سنوریه‌کان رێکبخرێته‌وه‌و باجى زیاتر له‌کۆمپانیاکان وه‌ربگیرێت و ئه‌وانه‌ى به‌نایاسایی موچه‌یان بۆ کراوه ببڕدرێ، ئه‌وه داهاتێکى زۆرتر ده‌گه‌رێته‌وه‌و قورسایی له‌سه‌ر حکومه‌ت که‌مده‌بێته‌وه هاوڵاتى: بڕیارى بڕینى له‌سه‌دا 21 مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئێوه رازى بوون له‌سه‌رى وه‌ک تیمى گۆران؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم:هه‌موومان له‌سه‌رۆکى حکومه‌ت جێگره‌که‌ى هه‌موو وه‌زیره‌کان به‌ناچارى و بۆ یه‌ک مانگ ئه‌و بڕیاره دراوه، ئێمه دوو رێگامان له‌به‌رده‌م بوو یان ده‌بوو موچه‌ى هه‌ندێک وه‌زاره‌ت بدرێت ئه‌وى تری زۆر دوابکه‌وێت و نه‌توانین له‌مانگێکدا هه‌مووى بده‌ین، یان هه‌موو فه‌رمانبه‌ران مووچه وه‌ربگرن و به‌شێکیان لێ ببڕێت. ئه‌گه‌ر یاساى چاکسازى وه‌ک خۆى جێبه‌جێبکرێت هه‌موو بڕگه‌کان بگرێته‌وه خاڵه سنوریه‌کان رێکبخرێته‌وه‌و باجى زیاتر له‌کۆمپانیاکان وه‌ربگیرێت و ئه‌وانه‌ى به‌نایاسایی موچه‌یان بۆ کراوه ببڕدرێ، ئه‌وه داهاتێکى زۆرتر ده‌گه‌رێته‌وه‌و قورسایی له‌سه‌ر حکومه‌ت که‌مده‌بێته‌وه. بۆ نمونه باسى موچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بکه‌ین یه‌که‌ى هێزه‌کانى 70و 80ى پارتى و یه‌کێتى به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى که لاى ئێمه‌یه به‌شێکى زۆرى ئه‌و هێزانه ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى خۆیان نیه، گوناحه که‌سێک پێشمه‌رگه‌یه‌و له‌به‌رانبه‌ر داعش شهر ده‌کات ته‌نها 500 هه‌زار دینارى مانگانه وه‌ربگرێت بەلکو پێویستە موچەی بۆی زیادبکرێت بۆ دو ئەوەندە، به‌ڵام له‌ولاوه ناوێکى وه‌همى 500 هه‌زارى هه‌بێ ده‌بێ ئه‌مانه رێک بخرێته‌وه‌و چاکسازى تێدا بکرێت و بهپاککرنهوهى ناوى ئه‌وکه‌سانه‌و ده‌رکردنى بن دیواره‌کان ده‌توانرێت موچه‌ى ئه‌وانه‌ى که‌من زیاتریش بکرێت. » نه‌خێر ئێمه ئاگادارى ورده‌کارى داهاتى نه‌وت نین، ده‌بێ چاکسازى تێدابکرێت بڕیارى پێویستیشى بۆ دراوه، هیوادارین زۆر نه‌خایه‌نێت که سێکته‌رى نه‌وتیش شه‌فاف بکه‌ین و داهات و خه‌رجیه‌که‌ى ئاشکرابێت بۆ هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان» هاوڵاتى: پاش ساڵێک له کابینه‌ى نۆیه‌م، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رازیه له کاره‌کانى حکومه‌ت؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندێک بکه‌ین بۆ کاره‌کان ئێمه له‌شه‌ش مانگى یه‌که‌م رازین و کارى باش کراوه، به‌ڵام له‌شه‌ش مانگى دووه‌م نه‌ک ئێمه له‌وانه‌یه سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیره‌کانیش رازی نه‌بین له کاره‌کانمان، به‌ڵام هۆکاره‌که ئه‌وه‌نیه که تۆ داهاتت له‌به‌رده‌ست بوبێت و نه‌تتوانیبێت موچه بده‌یت و پرۆژه بکه‌یت و خزمه‌تى خه‌ڵک بکه‌یت، هۆکاره‌که ئه‌وه‌یه قه‌یرانى دارایی هه‌بوه‌و قه‌یرانى ئیداریش هه‌بوه‌و ئه‌م دۆخه‌ى دروستکردوه،ئێستا دۆخى دارایی حکومه‌ت وه‌ک مانگه‌کانى کۆتایی ساڵى رابردوونیه. ئێمه ئه‌وه‌نه خەیاڵ پڵاونین که بڵێن له‌ماوه‌ى چوار ساڵى داهاتوودا کوردستان ده‌که‌ین به به‌هه‌شت و دامه‌زراوه‌ترین وڵاتى دوونیاو هیچ کهموکوریهکى تیا نابێت، به‌ڵام گرنگه به‌شدارى گۆران له‌حکومه‌ت به‌ئاراسته‌ى ئیجابى بووه. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر یاسای چاکسازى جێبه‌جێکرا ئه‌مه ده‌بێت به خاڵێک و سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره بۆ کابینه‌ى نۆیه‌م و لهچوارچێوهکهى حکومهتهکهشدا بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆران. وه‌ک تیمى گۆران له‌حکومه‌ت هه‌موو توانا‌مان ده‌خه‌ینه گه‌ر بۆ سه‌رکه‌وتنى کابینه‌ى نۆیه‌م، چونکه سه‌رکه‌وتنى له قۆناغه‌دا گرنگه بۆ هه‌رێمى کوردستان، چونکه ئاڵنگارى زۆرمان روبهروبوهتهوه له‌وانه‌یه هه‌ندێک له وڵاتان دڵخۆش نەبن به بوونى قه‌واره‌ى هه‌رێم له‌پلانى ئه‌وه‌دابن هه‌ره‌شه له‌هه‌رێم بکه‌ن، ناکرێت له‌هه‌رێمێکى شه‌ش ملیۆنیدا نه‌گونجێین پێکه‌وه.. داواش لهئێوهدهکهم وه‌ک رۆژنامه‌ى هاوڵاتى که که‌ناڵێکى راگه‌یاندنى باوه‌رپێکراون کار بۆ ئه‌وه بکه‌ن ئاشتبونه‌وه‌ى نیشتیمانى و رۆحیه‌تى کارکردن پێکه‌وه دروستبکه‌ن، چونکه ده‌کرێت گۆران و پارتى رکابه‌رى یه‌ک بکه‌ن، به‌ڵام ناکرێت دوژمنایه‌تى یه‌کێتى یان پارتى بکه‌ین، ئێمه له‌بنه‌ره‌تدا خه‌ڵکى یه‌ک وڵاتین براى یه‌کین که‌سى یه‌کین رکابه‌رى یه‌کین بۆ خزمه‌تى گشتى. ئه‌م دۆخه خراپه‌ى حکومه‌ت لانیکه‌م هى ساڵى 2003 به‌دواوه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌وکاته‌وه حکومه‌ت به‌دامه‌زراوه‌یی بکرایه ئه‌وه ئێستا حکومه‌ت نه‌ک 27 ملیار دۆلار قه‌رزار ده‌بوو به‌ڵکو 27 ملیار دۆلار پاشه‌که‌وتى ده‌بوو هاوڵاتى: له‌ناو فه‌یسبوک ده‌وترێت حکومه‌ت فه‌شه‌لى هێناو ژمێریارێکى گه‌نده‌ڵه‌و ته‌نها موچه دابه‌ش ده‌کات؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌وه قسه‌ى فه‌یسبووک نیه، ئه‌وه قسه‌ى به‌رپرسێکه من گوێم لێبووه که پێى وایه حکومه‌ت ژمێریارێکى گه‌نده‌ڵه‌و فه‌شه‌لى هێناوه خۆیان هۆکاربوون، ئه‌م هەرێمە 29 ساڵه براوه به‌رێوه به‌وشێوازه بردویانه به‌رێوه، ئێستا ده‌یانه‌وێت هه‌موو کهموکوریهکانى رابردوو بخه‌نه سه‌ر ئه‌م کابینه‌یه، ئه‌و کهموکوریانهى هه‌یه هى ئه‌م کابینه‌یه نییه، چونکه ئه‌م کابینه‌یه به چاکسازى ده‌ستیپێکرد ده‌بێت سه‌رکه‌وتووشبێت له‌چاکسازیدا ئه‌و کهمووکوڕیانهیه هى ئه‌وانه‌یه که ده‌ڵێن کەپێشتر هەرێمیان بردوە بەرێوە ئه‌وان وایان له‌م کوردستانه کردووه‌و ئاوای لێبێت ئه‌وانه به‌رپرسى یه‌که‌من لەخراپی بەرێوبردنی داهات و و بردنی قووتى خه‌ڵک. به‌راستى ده‌بێت ئه‌وانه یه‌که‌م که‌س لێپرسینه‌وه‌یان لێبکرێت که حکومه‌ت چۆن گه‌یشتووه به‌م رۆژه، ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه خراپه‌ى حکومه‌ت هه‌یه‌تى هى ئه‌مساڵه ئه‌وا ئه‌و قسه‌یه راسته؟! به‌ڵام ئه‌م دۆخه خراپه‌ى حکومه‌ت لانیکه‌م هى ساڵى 2003 به‌دواوه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌وکاته‌وه حکومه‌ت به‌دامه‌زراوه‌یی بکرایه ئه‌وه ئێستا حکومه‌ت نه‌ک 27 ملیار دۆلار قه‌رزار ده‌بوو به‌ڵکو 27 ملیار دۆلار پاشه‌که‌وتى ده‌بوو.. هاوڵاتى: چى ده‌که‌ن بۆ داهاتى نه‌وت ئێوه تاچه‌نده ئاگادارى وردهکاریهکانن؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌وه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ى چاکسازیه‌وه ئێمه له‌کۆبونه‌وه‌ى رابردووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارمانداوه ئه‌و سێکته‌رانه پێداچوونه‌وه‌ى پێدابکرێت به‌نه‌وتیشه‌وه بڕیاردراوه لیژنه‌یه‌ک دروستبکرێت بۆ پێداچوونه‌وه به گرێبه‌ستى نه‌وت له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکان، ئه‌م لیژنه‌یه‌ش هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌تى تێدا ده‌بێت، نه‌خێر ئێمه ئاگادارى ورده‌کارى داهاتى نه‌وت نین ده‌بێ چاکسازى تێدابکرێت بڕیارى پێویستیشى بۆدراوه هیوادارین زۆر نه‌خایه‌نێت که سێکته‌رى نه‌وتیش شه‌فاف بکه‌ین و داهات و خه‌رجیه‌که‌ى ئاشکرابێت بۆ هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان. ئێستا وێنه‌یه‌ک دروستکراوه که سلێمانى غه‌درى لێکراوه، غه‌دره‌که ئه‌وانه کردوویانه که داهاتى سلێمانیان لابووه، ناکرێت سلێمانى دواکه‌وتوه په‌نجه‌ى تاوان بۆ پارتى درێژ بکرێت ده‌بێت خه‌تاى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان بگیرێت هاوڵاتى: زۆر ده‌وترێت غه‌در له‌سلێمانى ده‌کرێت و ئه‌مه قسه‌ى خه‌ڵک و پهرلهمانتارو ههڵسوراوهکانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیشى تێدایه، وه‌ک تیمى حکومه‌ت چیتانکردووه بۆ ئه‌مه ئایا به‌راستى غه‌در له‌سلێمانى کراوه؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: خۆى ئه‌و مه‌فهومه شێوێنراوه غه‌در له‌هه‌موو کوردستان کراوه ته‌نها له‌سلێمانى نه‌کراوه، تا ئه‌م ساته‌ش داهاتى هه‌رێمى کوردستان بهمهرکهزى لاى حکومه‌ت نیه، له‌ساڵى 2004وه بانکێکى مه‌رکه‌زى له‌هه‌ولێر بووه‌و بانکێکى ناوه‌ندیش له‌سلێمانى، سه‌د دۆلار له‌به‌غداوه هاتبێت 43 دۆلارى بۆ سلێمانى و 57دۆلارى بۆ هه‌ولێر بووه هه‌ر که‌مووکوڕیه‌ک هه‌بێت له هه‌ولێرو دهۆک پارتى دیموکرات لێى به‌رپرسیاره، ناوچه‌ى سلێمانى و گه‌رمیان و راپه‌ڕینیش یه‌کێتى نیشتیمانى لێى به‌رپرسه، چونکه داهاته‌که لاى ئه‌و دووبانکه مه‌رکه‌زییه بووه. ئێستا وێنه‌یه‌ک دروستکراوه که سلێمانى غه‌درى لێکراوه، غه‌دره‌که ئه‌وانه کردوویانه که داهاتى سلێمانیان لابووه، ناکرێت سلێمانى دواکه‌وتوه په‌نجه‌ى تاوان بۆ پارتى درێژ بکرێت ده‌بێت خه‌تاى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان بگیرێت، یان هه‌ولێرو دهۆک ئیشى بۆ نه‌کرابێت ناتوانم یه‌کێتى تاوانباربکه‌ین ئه‌وه پارتى تاوانباره، هه‌تا 2014 که پاره له‌به‌غداوه هاتووه ئاوا دابه‌شکراوه.. به‌ئێستاشه‌وه داهات به‌شێوه‌یه‌کى مه‌رکه‌زى ناچێته‌وه به‌رده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێم به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان 43 به 57 دابه‌شکردنى داهات تائێستاش به‌رده‌وامه، راسته له‌سلێمانى غهدرکراوه، به‌ڵام لهههولێرو دهۆکیش غهدرکراوه ئه‌گه‌ر ئه‌و له 43%ى له‌پێشتردا هاتووه له‌خزمه‌تى سلێمانیدا خه‌رج بکرایه ئێستا دۆخه‌که به‌جۆرێکى تربوو ده‌بێ ره‌خنه له‌وانه بگرێت کهداهاتهکهیان لابووه‌و خزمه‌تى سلێمانیان نه‌کردووه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه لهههولێرو دهۆکیش به‌هه‌مانشێوه‌بێت و ده‌بێت ئه‌مه راستبکه‌ینه‌وه بۆخه‌ڵک، من ناڵێم هیچیش بۆ سلێمانى نه‌کراوه به‌ڵکو پرۆژهکراوهو کاری باشیش کراوه ، زۆربەی زۆری ژێرخانی خزمەتگوزاریسلێمانی و قەزا و ناحییەکانی کە زیاتر لە 1000 پرۆژە بون بە تێچوی نزیکەی 1 ملیار دۆلار لە نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2010کراوە کە پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای ئەوکات ئەنجامیان داوە. . سه‌رۆکى حکومه‌ت ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیبوو که‌دووباره بودجه بۆ شه‌قامى 100 ته‌رخانبکرێت و دهستبهجێبهجێکردنى بکرێته‌وه لەزوترین کاتدا ئەچێتە بواری جێ بەجێ کردن هاوڵاتى: له‌هه‌ولێر شه‌قامى 150 مه‌ترى دروستده‌کرێت، به‌ڵام هێشتا باسى پرۆژه‌ى رێگاى 100 مه‌ترى ده‌کرێت؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌مه یه‌کێکه له‌و نمونانه‌ى که چه‌واشه‌کارى پێده‌کرێت، شه‌قامى 100 مه‌ترى کاک عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تی ئەوکات به‌ردى بناغه‌که‌ى داناوه له‌ساڵى 2013دا بودجه‌ى بۆ ته‌رخانکراو ئه‌وکاته هه‌موو مانگێک یه‌ک ملیار دۆلار له‌به‌غداوه هاتوه بۆ هه‌رێم، خۆ قه‌یرانى دارایی له‌ساڵى 2014دا سه‌ریهه‌ڵدا بۆ نه‌کرا ئایا کابینه‌کانى ئه‌وکاته نه‌یانهێشت؟ بۆ نه‌یانکرد؟!. ئه‌گه‌ر ئه‌وکاته که بودجه مانگانه له‌به‌غداوه ده‌هات جێبه‌جێبکرایه ئێستا تهواوبووبو، به‌ڵام ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆى کابینه‌ى نۆیه‌م له‌کاتێکدا ئه‌م کابینه‌یه ساڵێکه دروستبوه خۆ ئه‌و پرۆژه‌یه هى ساڵى 2013یه، چه‌ند جارێک ئه‌م ده‌ست و ده‌ستى پێکراوه، شه‌قامى 120 مه‌ترى له‌هه‌ولێر بودجه‌ى له‌کابینه‌کانى پێشتر بۆ ته‌رخانکراوه‌و دروستکراوه. به‌پێى زانیاریه‌کانى من سه‌رۆکى حکومه‌ت ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیبوو که‌دووباره بودجه بۆ شه‌قامى 100 ته‌رخانبکرێت و دهستبهجێبهجێکردنى بکرێته‌وه لەزوترین کاتدا ئەچێتە بواری جێ بەجێ کردن، بەڵام لەکۆتایی مانگی ٢، خۆتان ده‌زانن هه‌موو حکومه‌ت شه‌ت داون بووه‌و کار‌و پرۆژه‌کان هه‌مووى وه‌ستاوه‌و داهاتى نیه، کاتی خۆیشى من بە بەڕێز به‌سه‌رۆکى حکومه‌تم وت له‌سلێمانى دۆخێک وا بڵاوبۆته‌وه و گله‌یی ئه‌وه‌ده‌کرێت که ئه‌و رێگره له‌وه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى جێبه‌جێبکرێت، تکات لێده‌که‌م په‌له‌بکه‌و خۆت به‌دواداچوونى بۆ بکه خۆشبه‌ختانه ئه‌و وتی به‌پێچه‌وانه‌وه من زۆرم پێخۆشه پرۆژه‌که بکرێت و به‌ڵێنیداو پهلهشى تێداکراوه ره‌زامه‌ندى دراوه بۆ ئه‌وه‌ى جێبه‌جێبکرێت هەر بەپێی زانیاریەکانی من پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لەئایندەکی زۆر نزیک دەچێتە بواری جێبەجێ کردن . هاوڵاتى: هیچ گرهتنیهک هه‌یه له‌یاساى چاکسازیدا مووچه‌ى ئه‌و کارمه‌ندانه‌ى که به‌رده‌وام له‌کاردان ده‌رماڵه یان موچه‌یان که‌منه‌کرێته‌وه؟ دانا عه‌بولکه‌ریم: ئه‌وه ده‌چێته چوارچێوه‌ى یاساى چاکسازییه‌وه له‌وانه‌یه هه‌ندێک ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌بوبێت شایسته‌ى ئه‌وه‌بوه بۆى خه‌رج کراوه ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت یان بۆى هه‌یه زیادیش بکرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێک چه‌ند ده‌رماڵه‌یه‌کى بۆ یه‌ک بابه‌ت وه‌رگرتبێت و نزیک بێت له‌یه‌که‌وه یان بهناشایستهیی بۆى کرابێت ئه‌وه ده‌بڕدرێت. بۆ نمونه فه‌رمانبه‌رێکت هه‌یه له وه‌زاره‌تێکی دیاری کراو جیاوازى موچه‌ى هه‌بێت له‌گه‌ڵ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رێکى وه‌زاره‌تێکى تر یان دهرماڵهکهى دووقاتى ئه‌وه‌ى تره له‌کاتێدا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه هه‌ردووکى هه‌ر یه‌ک جۆرکارو وه‌ک یه‌ک کاته‌کانى ده‌وام ده‌کات ئه‌مه ده‌بێت دادپهرى تێدا بێت، به‌ڵام مه‌فهومى یاساى چاکسازى په‌یوه‌ندى به برینى موچه‌وه نییه ئه‌وه‌ى بڕاوه له 21% ته‌نها بۆ یه‌ک مانگ بووه هیچ په‌یوه‌ندى به‌یاساى چاکسازییه‌وه نییه ئه‌و مانگه تواناىى دارا حکومه‌ت زۆر له‌وه که‌متریش بوه کورتهێنانه‌که 34% بووه سه‌رۆکى حکومه‌ت خۆى بهڵێنیدا که قه‌رزبکات و کورتهێنانه‌که که‌مبکاته‌وه.
سازدانی: هاوڵاتى گرفتى نه‌ناردنى شایسته داراییه‌کانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، جارێکى تر په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا گه‌ڕایه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ى یه‌که‌م، ئه‌مه‌ش چاره‌نووسى هه‌رێمى وه‌کو قه‌واره‌یه‌کى نیمچه سه‌ربه‌خۆ رووبه‌ڕووى پرسیار کردووه‌ته‌وه. پێشتر ئه‌گه‌ر پاساوه‌کانى گه‌ڕى یه‌که‌مى بڕینى بودجه و مووچه له‌ساڵانى پێشوودا پێداگریى نورى مالیکىو ملنهدانى هه‌رێم بووبێت له‌دۆسیه‌ى نهوتو گرێبه‌سته‌کان، به‌ڵام ئایا داواکانى عێراق له‌م قۆناغه له‌کورد کامانه‌ن؟ بۆچى پاش حه‌ڤده ساڵ لهڕوخانى به‌عس هێشتا په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێم و عێراق وه‌کو دوو نه‌یاره؟ داهاتووى هه‌رێمى کوردستان به‌ره‌و کوێ؟ ده‌رباره‌ى ئه‌م پرسانه‌و دوا پێشهاته‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و عێراق، هاوڵاتى چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ خه‌بات عه‌بدوڵڵاى نووسه‌رو رووناکبیردا ئه‌نجامداوه. عێراق: ده‌وڵه‌تێکى شکستخواردوو لهسهرهتاداو له‌وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌وه‌ى کهئاخۆ نه‌ده‌کرا له‌میانه‌ى دیموکراتیزه‌کردنى ده‌سه‌ڵات و فیدراڵیزهکردنى عێراق وه‌کو ئه‌وه‌ى ده‌ستور باسى لێوه ده‌کات، په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاقارێکى باشترى بگرتایه؟ نووسه‌رو رووناک‌بیر خه‌بات عه‌بدوڵڵا بۆ وتى: «پاش روخانى فاشیزمى به‌عسیی، کورد یه‌کێک بوو له‌و لایه‌نانه‌ى که‌زۆر مکوڕ بوو له‌سه‌ر دروستکردنه‌وه‌ى عێراق، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌ماى سێ خۆشباوه‌ڕیی: یه‌که‌میان دیموکراتیزه‌کردن، دووه‌میان فیدراڵیزهکردن و سێیه‌میشیان بیناکردنى ده‌وڵه‌تێکى مۆدێرن». به‌ڵام وه‌کو ئه‌و ده‌ڵێت:»پاش حه‌ڤده‌ساڵ له‌و مێژوووه ئێمه له‌عێراق حاڵى حازر رووبه‌ڕوو له‌به‌رده‌م سێ شکستداین: شکستى دیموکراسی و فیدراڵى و شکستى خودى ده‌وڵه‌ت». ئێمە ڕووبەڕوو لەگەڵ شکستێکدا وەستاوینەتەوە، شکستێکی بەتەنها سیاسی و ئیداری نا، بەڵکو شکستێکی جڤاکی ئه‌و پێیوایه: «له‌وه‌ته‌ى روخانى فاشیزمى به‌عسی، ده‌وڵه‌تێک به‌به‌رچاومانه‌وه دروست ده‌کرێته‌وه پشتبه‌ستوو به‌ده‌سه‌ڵاتى زۆرینه که‌به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى په‌راوێزکردن و ئینکارکردنى ئه‌وانى دیدایه، ئه‌و زۆرینهیهى کهدیموکراسى ته‌نها وه‌کو هه‌ڵبژاردن ده‌بینێت نه‌ک وه‌ک کولتور و وه‌ک پایه‌یه‌کى دامهزراندنهوهى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى که لهدامهزراندنیهوه تائه‌مڕۆ جگه لهزیندانێکى گه‌وره چ مانایه‌کى دى بۆ زۆرینه‌ى گه‌لانى عێراق نه‌بووه». هه‌ربۆیه ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه که‌ئێمه ئێستا له‌به‌رده‌م مۆدێلێکى دهوڵهتداریداین که‌پێویسته هه‌مووومان لێیى بترسین، چونکه «ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى به‌عسی، ده‌وڵه‌تى سه‌پاندنى حوکمى که‌مینه بووبێت به‌سه‌ر زۆرینه‌دا، ئه‌وا مۆدێلى ده‌وڵه‌تى پاش به‌عس، ده‌وڵه‌تى سه‌پاندنى حوکمى زۆرینه‌یه به‌سه‌ر که‌مینه‌دا، ئه‌و زۆرینهیهى که‌ته‌نها وه‌کو زۆرینه‌و که‌مینه ته‌ماشاى دیموکراسى ده‌کات». خه‌بات عه‌بدوڵڵا له‌و باوهڕهشدایه: «تا هه‌نوکه عه‌ره‌به‌کان دوورن له‌وه‌ى بیرۆکه‌ى ده‌وڵه‌تى مۆدێرن قبوڵ بکەن»، ئه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستى ئه‌و له‌ده‌وڵه‌تى مۆدێرن ده‌وڵه‌تى مافه‌کانه، «ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى کهنوێنهرى کۆمه‌ڵگه‌یه‌و ده‌سه‌ڵات تێیدا ده‌ستاوده‌ست ده‌کات و ده‌وڵه‌تێکى چاودێریکاره«. وه‌کو ئه‌و ده‌ڵێت: «ده‌وڵه‌ت له‌ئه‌وروپا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى بیرۆکه‌ى سه‌روه‌رى و جیاکردنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت له‌ئایین و تادێته سه‌ر گرێبه‌ستى کۆمه‌ڵایه‌تى لاى لۆک و رۆسۆ، وه‌ک بوونه‌وه‌رێکى زیندوو به‌قۆناغى جیاجیا گه‌شه‌ى کردووه‌و پێگه‌یوه. به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وروپاوه، عێراق و ده‌وڵه‌تانى داگیرکه‌رى کوردستان کهنمونهى بچوککراوهى ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بیى ئیسلامین، نه‌ک هه‌ر نه‌یانتوانیوه گه‌شه بکه‌ن، تاڕۆژى ئه‌مڕۆ بهرگرییهکى گه‌وره‌ى هاتنه‌کایه‌ى مۆدێرنه بۆ ناو پایه‌ى ده‌وڵه‌ته‌کانیان ده‌که‌ن». بۆیه به‌پێچه‌وانه‌ى راى باوه‌وه، ناوبراو پێى وایه: «ئه‌وه‌ى له‌عێراق شکستى هێناوه هه‌ر به‌ته‌نها دیموکراسى نییه، به‌ڵکو خودى ده‌وڵه‌ت خۆیه‌تی». تەنها لەڕێی خۆماڵیکردنی نەوتی کوردستانەوە کۆتایی بە تاڵانوبڕۆی کۆمپانیا نەوتییەکان و ڕۆڵی قاچاخچییەکانی ناوخۆ دەهێنرێت سه‌پاندنی زۆره‌ملێیانه‌ی فیدراڵیزم سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى کورد بهفاکتهرى سه‌ره‌کى هه‌وڵى بهفیدراڵیزهکردنى عێراق داده‌نرێت، به‌ڵام خه‌بات عه‌بدوڵڵا له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌وه‌ى کورد له‌و بواره‌دا خه‌باتى بۆ کردووه جۆرێک له‌سه‌پاندنى زۆره‌ملێیانه‌ی فیدراڵى بووه. پێشیوایه: « پێداگرتنی کورد له‌سه‌ر فیدراڵیزم وه‌کو شێوازێک بۆ پێکه‌وه‌ژیان له‌عێراقدا، له‌ڕاستیدا بووه‌ته جۆرێک له‌سه‌پاندنی زۆره‌ملێیانه‌ی فیدراڵیزم به‌سه‌ر باقى کۆمیونیتییهکانی تری عێراقدا». وه‌کو خۆى ده‌ڵێت: «جگه له‌کورد، نه ده‌وڵه‌ت و نه هیچ کۆمیونیتییهکى تر‌ى عێراق ئاماده نین خۆیان له‌قه‌ره‌ى کارێکى له‌و جۆره بده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆرینه‌ى عه‌ره‌بى عێراق نه‌ک هه‌ر فیدراڵى ره‌ت ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵکو لێشى حاڵى نابن». له‌دیدى خه‌بات عه‌بدوڵڵاوه به‌شى گه‌وره‌ی شیعه‌کان ده‌سه‌ڵاتێکی مهرکهزیى به‌سه‌رکردایه‌تی خۆیان پێ چاکتره وه‌ک لهمهرکهزێکی لاواز‌و چه‌ند هه‌رێمێکی به‌هێز». ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێستى عه‌ره‌بى سوننه ئه‌و پێى وایه «له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک هۆکار که‌په‌یوه‌ندی بهئهنگێزهی ئیسلامیی ـ قه‌ومیی عه‌ره‌بییه‌وه هه‌یه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ش که له‌ڕووی مێژووییه‌وه عه‌ره‌بى سوننه یه‌که‌مین سودمه‌ندی عێراقێکی مهرکهزیى بوون، سوننه‌کان تا ئه‌م دواییانه دژی هه‌ر جۆره هه‌وڵێکی لاوازکردنى مه‌رکه‌ز بوون، به‌ڵام ئێستا به‌شێکیان رایهکى پێچه‌وانه‌یان هه‌یه«. بۆیه فیدراڵیزم له‌عێراق هه‌روه‌کو ئه‌و ده‌ڵێت:» تاهه‌نوکه فیدراڵیزمه له‌نێوان کورد له‌لایه‌ک و هه‌موو عه‌ره‌بى عێراق له‌لایه‌کى تره‌وه، که ئه‌مه‌ش له‌باشترین حاڵه‌تدا سیستمێکى فیدراسییه له‌نێوان دوو نه‌ته‌وه‌دا؛ یه‌کێکیان کهزۆرینهى عه‌ره‌به له‌ناوخۆیاندا حوکمێکى مهرکهزییان لا په‌سه‌نده، ئه‌وى دیکه‌شیان کهکورده ناچێته ژێر بارى حوکمێکى له‌و جۆره». له‌دیدى ناوبراوه‌وه تائێستا کورد تاکه کۆمیونیتییه له‌عێراق که لێبڕاوانه له‌هه‌وڵى بانگهشهکردنى فیدراڵیزمدایه، به‌شێوه‌یه‌ک که‌وه‌کو خۆى ده‌ڵێت:»خه‌ریکه فیدراڵیزم ببێته دوا ئامانج». بۆیه ناوبراو داوا له‌سه‌رکردایه‌تی سیاسیى کورد ده‌کات که : « ده‌ست له‌و باوه‌ڕه به‌ربدات که‌ساڵانێکه بینى پێوه‌گرتووه و لاى وایه فیدراڵیزم تاکه داوا‌و ئامانجى گه‌لى کوردستانە». هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:» کێشه‌ى گه‌لى کوردستان کێشه‌یه‌کى ملیۆنییهو حزبه‌کان چه‌ند گه‌وره‌ش بن هێشتا هه‌ر که‌مینه‌ن، کێشه‌ى کورد کێشه‌ى نێوان داگیرکه‌رو داگیرکراوه، فیدراڵیزم ته‌نها ئه‌و کاته چاره‌سه‌ره کورد مافى بڕیاردانى چاره‌نووسى خۆى لێ زه‌وت نه‌کرێت، مافى بڕیاردانى چاره‌نووس مافێکى ئهزهلیى گه‌لى کوردستانه هه‌روه‌کو چۆن مافى ئهزهلیى گه‌لانى دیکه‌شه«. عێراق هەر بەتەنها سامانی کوردستانی ناوێت، عێراق دەیەوێت کوردستان پاشکۆ و دەسندەخۆری خۆی بێت ئاینده‌ى دۆزى کورد له‌عێراق ده‌رباره‌ى دۆخى ئێستاى کوردستان، خه‌بات عه‌بدوڵڵا ئاماژه به‌وه ده‌دات: «کورد حاڵى حازر رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ شکستێکدا وه‌ستاوینه‌ته‌وه، شکستێکى به‌ته‌نها سیاسى و ئیدارى نا، به‌ڵکو شکستێکى جڤاکی.» هه‌ر ئه‌وه‌ش نا، به‌ڵکو لاى ئه‌و «شکستى کۆى ئه‌و پارادایمه سیاسییهشه که به‌درێژایى شه‌ست ساڵى پێشوو له‌لایه‌ن دوو مه‌یلى سیاسییه‌وه دنه ده‌درا». ده‌ربارەی هه‌نگاوه‌کانى ئێستای سه‌رکردایه‌تى سیاسیى کورد به‌رامبه‌ر به‌پرسه هه‌نووکه‌ییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌و جه‌خت ده‌کاته‌وه که له‌مڕۆدا شتێک نه‌ماوه له‌عێراق ناوى دۆزى کورد بێت، وتیشى: «دۆزى کورد له‌عێراق له‌سه‌ر ده‌ستى سه‌رکردایه‌تى سیاسیى کورد و ئه‌وانه‌ى پێیان ده‌وترێت نوێنه‌رانى کورد له‌به‌غدا، له پۆست و پاره‌دا کورت کرایه‌وه‌و کۆتایى پێ هێنرا. راستییه‌که‌ى له‌وه‌ته‌ى روخانى فاشیزمى به‌عسیی، هیچ ده‌مێک هێنده‌ى ئێستا قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسى دابه‌شبوون و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا نه‌بووه«. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: «وێنه‌ى ئێمه له‌عێراقدا دواجار ئاڕاسته‌یه‌کى ناشرینى وه‌رگرت، وێنه‌ى کوردى لهنهتهوهیهکى ئازادیخوازه‌وه کهخولیاى سه‌ربه‌خۆیى هه‌بوو، گۆڕى بۆ سواڵى مووچه». خه‌بات عه‌بدوڵڵا له‌و باوه‌ڕه‌دایه که «کورد له‌سایه‌ى لێکترازان و نه‌بوونى سیاسه‌تێکى رۆشندا نوێنه‌رى له‌به‌غدا نییه«و ده‌ڵێت:»ئه‌وانه‌ى به‌غدا نوێنه‌رى خۆیانن. ئه‌وانه پاڵه‌وانى دیموکراسیى هه‌ڵبژاردنن». ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه «به‌شێکى زۆرى ئه‌وانه‌ى به‌ناوى نوێنه‌رانى کورده‌وه له‌به‌غدان، له‌ڕووى سیاسییه‌وه که‌سانى بێ سه‌واد، ده‌ست و پێ سپى و کاراکته‌رى ههرزهگۆن». رێککه‌وتننامه‌ى ستراتیژى نێوان پارتى‌و یه‌کێتى ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا نه‌ده‌کرا درێژه بهڕێکهوتننامهى ستراتیژیى نێوان یه‌کێتى و پارتى وه‌کو ناوکۆییهک بۆ داهاتوویه‌کى باشتر بدرایه؟ خه‌بات عه‌بدوڵڵا وتى: «ئه‌گه‌ر لایه‌نه ئیجابییهکانى رێکهوتننامهى ستراتیژى نێوان یه‌کێتى و پارتى له‌چه‌ند ساڵى پێشوودا پێکهێنانهوهى ده‌سه‌ڵاتێکى هاوبه‌ش و خودنمایشکردنى لانى که‌مى ئه‌و دوو هێزه سیاسییه سهرهکییهى کورده‌وارى بووبێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانى دى له‌عێراق و ده‌ره‌وه‌دا وه‌کو یه‌ک هاوپه‌یمانى و ده‌سته‌به‌رکردنى ئارامییهکى سیاسیى رێژه‌یى بووبێت لهههرێمهکهماندا»، به‌ڵام بهبڕواى ئه‌و «رستێک ده‌رهاویشته‌ى سلبیشى لێکه‌وته‌وه که‌هه‌ر ئێستا سیستمى ده‌سه‌ڵاتى کوردیى رووبه‌ڕووى تهنگژهیهکى جدى کردۆته‌وه». هاوکات، پێشیوابوو «رێکهوتننامهى ستراتیژیى جگه له‌وه‌ى بووه ناوکۆییهک بۆ دووباره دابهشکردنهوهى پۆست و پاره له‌نێوان یه‌کێتى و پارتییدا، هه‌رێمى کوردستانیشى لهیهکهیهکى سیاسیى خاوه‌ن دۆزێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه گۆڕى بۆ میرنشینێکى نه‌وتیى و بازاڕێکى ئابوریى ناڕۆشن». ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه کهههروهکو چۆن به‌سیستمى حوکمڕانیى فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌وترێت (ده‌سه‌ڵاتى فه‌له‌ستینی)، به‌هه‌مان شێوه: «له‌میانه‌ى رێکه‌وتنى ستراتیژییه‌وه، سیستمى سیاسیى هه‌رێم وههمووو ئه‌و دامودهزگایانهى کهبیست ساڵه کار بۆ دروستکردنیان ده‌کرێت، ته‌نها له‌و شێوه به‌ڕێوه‌بردنه‌دا چڕبۆته‌وه که‌ده‌کرێت ته‌نها وه‌کو(ده‌سه‌ڵاتێکى کوردیی) ناوزه‌د بکرێن و هیچى تر». چونکه بهبڕواى ناوبراو « له‌م جۆره سیستمانه‌دا ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌و داموده‌زگایانه نین که به‌ناوى په‌رله‌مان و حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تییه‌وه کارده‌که‌ن، له‌وه گرنگتر ئه‌و شه‌رعیه‌ته شۆڕشگێڕانهیهیه که بۆ نموونه سه‌رۆک یان حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانى پرۆسه‌که کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ن و هه‌میشه له‌هه‌وڵى بهزیندویى هێشتنهوهیدان». خه‌بات عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت: «ئه‌م جۆره له‌ده‌سه‌ڵاتى شۆڕشگێڕانه، هیچ مانایه‌ک بۆ داموده‌زگاکانى سیستمه سیاسییه‌که ناهێڵێته‌وه، ئه‌وه‌ى ئێستا حاڵى حازر به‌ناوى په‌رله‌مان، سه‌رۆکایه‌تى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه پیاده‌ى دهوڵهتداریى ده‌کات، ده‌سه‌ڵاتێکه شه‌رعییه‌تى لهشۆڕشهوه وه‌رگرتووه». سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش و هه‌روه‌کو ئه‌و ده‌ڵێت: «رێکهوتننامهى ستراتیژى نێوان یه‌کێتى و پارتى له‌به‌شێکى گه‌وره‌یدا درێژه‌دان بوو به‌ته‌مه‌نى نوخبه‌و نه‌وه سیاسییه باوهکهى کایه‌ى سیاسیى کوردیى و لهبهینبردنى ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى نوخبه و نه‌وه‌ى سیاسیى نوێ». بۆیه ئه‌و نوسه‌رو روناکبیره ئه‌وه روونده‌کاته‌وه رێکهوتننامهى ستراتیژى بهدیوێک لهدیوهکاندا کارکردن بوو به« مۆدێلى دیموکراسیى رووسی، ئه‌وه‌ى ڤلادیمێر پوتین له‌م ساڵانه‌ى دواییدا دایهێناو حاڵى حازر وه‌کو قهیسهرێکى سته‌مکار تادێت ته‌نگ بهکۆمهڵگهى مه‌ده‌نیى رووسى هه‌ڵده‌چنێت». به‌ڕاى ناوبراو «مۆدێلى دیموکراسیى رووسى هیچ نیه جگه لههێشتنهوهى ده‌سه‌ڵات و گه‌مه‌ى سیاسى ته‌نها له‌ده‌ستى یه‌ک نوخبه و نه‌وه‌ى سیاسیی‌دا. ئه‌و نه‌وه سیاسییه‌ى که وایکردوه کایه‌ى سیاسیى کوردیى درێژکراوه‌ى هه‌مان کایه‌ى سیاسیى شه‌سته‌کانى سه‌ده‌ى رابردوو بێت». رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی به دیوێك له دیوه‌كاندا كاركردن بوو به مۆدێلی دیموكراسیی ڕووسی دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم و رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق ده‌رباره‌ى رێکه‌وتنى هه‌رێم و عێراق و پابه‌ندنه‌بوونى حکومه‌تى هه‌رێم بهڕادهستکردنى بڕێک له نه‌وته‌که‌ى به به‌غدا، خه‌بات عه‌بدوڵڵا له‌و باوه‌ڕه‌دایه که « عێراق هه‌ر به‌ته‌نها سامانى کوردستانى ناوێت، عێراق ده‌یه‌وێت کوردستان پاشکۆ‌و دهسندهخۆرى خۆى بێت». هه‌روه‌ها به‌پێویستى داده‌نێت هه‌رچى زووتره ده‌رهێنانى نه‌وتى کوردستان بکه‌وێته‌وه ده‌ستی کورد خۆی». چونکه بێ کۆنترۆڵکردنى ئه‌و سامانه نه‌ته‌وه‌ییه مه‌حاڵه کورد سه‌دان ساڵى دییش لهوابهستهیى ناوه‌ند رزگارى ببێت» . هاوکات، خه‌بات عه‌بدوڵڵا جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه ته‌نها له‌ڕێى خۆماڵیکردنى نه‌وتى کوردستانه‌وه «کۆتایى به‌تاڵان و بڕۆى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و رۆڵى قاچاخچییهکانى ناوخۆ ده‌هێنرێت، به‌ڵام مه‌حاڵه به‌م سه‌رکردایه‌تییه شکستخواردووهى ئێستا بکرێت». خه‌بات عه‌بدوڵڵا پێى وایه: گرفتى گه‌وره‌و شاراوه له‌ده‌رهێنانى نه‌وت و گۆڕینى هه‌رێم بۆ میرنشینێکى نه‌وتیى موڵکانهستێن، نه‌بوونى ده‌وڵه‌تێکى سه‌ربه‌خۆى نیشتمانى و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى موئهسهساتیو ئه‌گه‌ری وردوخاشکردنى چینى ناوه‌ڕاسته، ئه‌و چینه‌ی که کۆمه‌ڵناسه سیاسییه‌کان به بڕبڕه‌ی پشتى دامه‌زراندنى دیموکراسى داده‌نێن. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: «له هه‌مووو ئه‌و وڵاتانه‌ى پێشتر خاوه‌نى داموده‌زگاى دیموکراسى نه‌بوون، نه‌وت سته‌مکارى خوڵقاندوه». ناوبراو پێشیوابوو بوونى موئه‌سه‌سات پێشمه‌رجێکى بنه‌ڕه‌تى دامه‌زراندنى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى دیموکراسییه، که پێشمه‌رجه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى موئه‌سه‌ساتى له سێ مه‌رج به‌ده‌ر نین، ئه‌وانیش: دروستکردنى بازاڕه وه‌کو هێزێکى جیا له‌ده‌وڵه‌ت/ حزب، دووه‌میان گه‌شه‌کردنى چینى ناوه‌ڕاسته به به‌ده‌ستهێنانى تواناى خۆبژێوى نه‌ک به‌پشتبه‌ستن به مووچه‌ى به‌لاش، سێیه‌میشیان خۆڕاپسکاندن و پشتکردنه کولتورى کلاسیکیى کۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌و کولتوره‌ى زاده‌ى کۆمه‌ڵگه داخراوه هیرارکییه‌کانه و رێگه به دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵات و دابه‌شکردنى سامان به‌شێوه‌یه‌کى یه‌کسان نادات.
ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى گۆڕان له به‌غدا جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که پارتى هیچ کات ئاماده نییه نه‌وت ته‌سلیم بکات و له‌ده‌ستى تورکیادایه‌و ده‌شڵێت:" خه‌ڵک بووته قوربانى سیاسه‌ته مه‌ترسیداره‌کانى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕانیش وه‌ک هاوبه‌ش و شاهیدێکى هیچ نه‌دیو له حکومه‌تدان و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نییه". وشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ده‌ڵێت:" هه‌موو که‌سێک ده‌زانێت که مه‌له‌فى نه‌وت به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه گرێى سه‌ره‌کى بۆ رێکنه‌که‌وتى عێراق و هه‌رێم دۆسیه‌ى نه‌وته، له‌به‌رئه‌وه چوونى وهفدى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى ناتوانن بگه‌نه بریارى کۆتایى". ئه‌وه‌ى واى کردووه حکومرانى له‌هه‌رێمى کوردستاندا که هه‌موو مه‌له‌فه هه‌ستیاره‌کان به‌ده‌ستى پارتیه‌وه بێت بریتییه له خهدهماتى به‌لاشى قوباد تاڵه‌بانى و وه‌زیرى دارایى ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم، به گشتى ئه‌وه‌ى که یه‌کێتى و گۆڕان بۆ پارتى ده‌که‌ن. هاوڵاتى: وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند که ئاماده نین نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکه‌ن، به‌ڵام داهاتى نه‌وت ته‌سلیم ده‌که‌ن؟ پێتانوایه بۆچى؟ وشار عه‌بدوڵا: نیه‌تى راسته‌قینه‌ى پارتى ئه‌وه‌یه نه‌وت له‌به‌رده‌ستى خۆیاندا بمێێته‌وه، که ده‌زانن نرخى نه‌وت شکاوه و به داهاتى ناوخۆشه‌وه ناتوانن موچه بده‌ن ده‌یانه‌وێت وه‌کو ته‌کتیک بۆ ماوه‌یه‌ک رێککه‌وتن بکه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌وت به‌رزبووه‌وه که چاوه‌روان ده‌کرێت بۆ ساڵى داهاتوو به‌زربێته‌وه به‌تایبه‌تى تێچوى نه‌وتى سه‌خه‌رى زۆره، بۆیه شاره‌زایانى ئابوورى باسى ئه‌وه ده‌که‌ن له 2021 نه‌وتى برێت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نزیکده‌بێته‌وه له سه‌د دۆلار. ئاسۆى لێکنزیبونهوهى و رێککه‌وتن هه‌ولێرو به‌غدا نادییه‌و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى ته‌نها به مه‌له‌فى نه‌وته‌وه هه‌یه که پارتى نایه‌وێت راده‌ستى بکات. هه‌موو که‌سێک ده‌زانێت که مه‌له‌فى نه‌وت به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه گرێى سه‌ره‌کى بۆ رێکنه‌که‌وتى عێراق و هه‌رێم دۆسیه‌ى نه‌وته، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م جۆره وه‌فدانه ناتوانن بگه‌نه بریارى کۆتایى. هاوڵاتى: وهفدى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى چوار جاره ده‌چێته به‌غدا، که پارتى نه‌وت راده‌ست ناکه‌ن وهفدى هه‌رێم که یه‌کێتى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات بۆچى ده‌چێت؟ وشیار عه‌بدوڵا: ئه‌وه‌ى یه‌کێتى و گۆڕانیش ده‌یکه‌ن بۆ کابینه‌که‌ى مه‌سرور بارزانى چ ئه‌وه‌ى یه‌کێتى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌و وه‌فده بۆ به‌غدا ده‌کات به‌هه‌موو شێوازێک پشتیوانى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌یان کرد له‌راستیدا، شاگردییهکى به‌لاشى پارتییه، ئه‌وه‌ى واى کردووه حکومرانى له‌هه‌رێمى کوردستاندا که هه‌موو مه‌له‌فه هه‌ستیاره‌کان به‌ده‌ستى پارتیه‌وه بێت بریتییه له خهدهماتى به‌لاشى قوباد تاڵه‌بانى و وه‌زیرى دارایى ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم، به گشتى ئه‌وه‌ى که یه‌کێتى و گۆڕان بۆ پارتى ده‌که‌ن. هه‌موو که‌سێک ده‌زانێت که مه‌له‌فى نه‌وت به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه گرێى سه‌ره‌کى بۆ رێکنه‌که‌وتى عێراق و هه‌رێم دۆسیه‌ى نه‌وته، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م جۆره وه‌فدانه ناتوانن بگه‌نه بریارى کۆتایى. هاوڵاتى: پێتانوایه یه‌کێکى دیکه له‌هۆکاره‌کانى رێککنه‌که‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا، په‌یوه‌ندى به به‌رپرسانى حکومرانى عێراقه‌وه هه‌یه که چاوپۆشى له‌گه‌نده‌ڵى هه‌رێم ده‌که‌ن؟ وشیار عه‌بدوڵا: ئه‌و ته‌به‌قه سیاسیه‌ى عێراق که گه‌نده‌ڵن و بکه‌رى سیاسین که له 2004 تا ئێستا هه‌ولێرو به‌غدا له هاوئاوازیدا بن چاوپۆشیان له‌گه‌نده‌ڵى یه‌کترى کردووه، په‌یوه‌ندى رێککه‌وتن دوو ته‌به‌قه‌ى سیاسى هه‌ردوولاوه هه‌یه. ئێمه له په‌رله‌مانى عێراق داواى ئه‌وه‌مان کرد موچه بکرێته سیستمێکى مه‌رکه‌زى له‌هه‌موو عێراقدا له‌دابه‌شکردنیدا و که‌سێک له پله‌یه‌کدا له به‌سره چه‌ند موچه‌ى هه‌بێت له سلێمانیش به‌هه‌مان شێوه بێت، حزبه‌کان دژى ئه‌وه‌ن و ده‌ڵێن قه‌واره‌ى هه‌رێم هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه که ئه‌سڵ و ئه‌ساسى نییه. هه‌رچى ده‌وائیرى فیدراڵى هه‌یه موچه‌که‌ى له به‌غداوه دێت، خۆیان ویستیان موچه‌ى که‌سوکارى ئه‌نفال و شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى بخه‌نه سه‌ربه‌غدا ئاساییى بوو، بۆیه فه‌زاى گشتى به‌تایبه‌تى تێکراى حزبه‌کانى کوردستان له خزمه‌تى پارتیدایه‌و هه‌رئه‌وه‌شه واى کردووه پارتى ئه‌وا سیاسه‌ت ده‌کات. کوردستان به‌راورد به حزبه‌کان له‌ده‌ستى پارتیدایه‌و پارتیش له‌ده‌ستى تورکیادایه، واتا پارتى ئازاد نییه له مامه‌ڵه‌کردن له نهوتداو رێکه‌وتنى 50 ساڵه‌ى له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌یه، سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌و ناوخۆى به سیاسه‌ته‌کانى ئه‌ردۆغانه‌وه هه‌یه که ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى زۆرى هه‌یه. هاوڵاتى: به‌ڵام بێجگه حزبه‌کان، پهرلهمانتارو نوێنه‌رانى یه‌کێتى و گۆڕانیش بێده‌نگ و تا راده‌یه‌ک به‌شێکیان ناره‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن؟ وشیار عه‌بدوڵا: ئه‌و ده‌نگانه‌ى نارازین له بارودۆخى کوردستان ده‌نگى په‌رت و بڵاون، کۆمه‌ڵێک ده‌نگ له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌کێتى نارازین کۆمه‌ڵێک ده‌نگ له‌ناو کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو هه‌ن که نارازین راسته ئۆپۆزسیۆنن، به‌ڵام سیاسه‌تى حزبه‌کانیان ده‌چێته‌وه جۆگهلهکهى پارتى. هاوڵاتى: به‌رپرسێکى حکومه‌تى هه‌رێم پێى راگه‌یاندم له هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى هه‌رێم 22 دۆلارى ده‌روات بۆ تورکیا‌و کۆمپانیاکانى نه‌وت و خه‌رجى بۆرى نه‌وته‌که‌و شتى دیکه، ئه‌مه گه‌نده‌ڵى نییه؟ وشیار عه‌بدوڵا: له‌عێراقدا ته‌کلیفه‌ى ده‌رهێنانى نه‌وت 10 دۆلار که‌متره، له‌هه‌رێمى کوردستان که هه‌مان وڵاتدایه له‌سه‌رو 20 دۆلاره‌وه ئه‌مه بۆ خۆى شکستى سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێم ده‌رده‌خات، مه‌له‌فى نه‌وت له کوردستانى عێراقدا به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه ، له ئاستى گشتیدا ئه‌وه‌ى رۆڵى سه‌ره‌کى ده‌بینێت تورکیا ئاراسته‌ى ده‌کات. کوردستان به‌راورد به حزبه‌کان له‌ده‌ستى پارتیدایه‌و پارتیش له‌ده‌ستى تورکیادایه، واتا پارتى ئازاد نییه له مامه‌ڵه‌کردن له نهوتداو رێکه‌وتنى 50 ساڵه‌ى له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌یه، سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌و ناوخۆى به سیاسه‌ته‌کانى ئه‌ردۆغانه‌وه هه‌یه که ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى زۆرى هه‌یه. خه‌ڵک بۆته قوربانى سیاسه‌ته‌کانى پارتى و سیاسه‌ته‌کانى پارتى مه‌ترسیدارن، ئه‌وه‌شى واى کردووه ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت سیاسه‌کانى یه‌کێتى و گۆڕانه که وایان کردووه ببنه شه‌ریک و شاهیدێکى هیچ نه‌دیو، راسته له‌ناو حکومه‌تدان به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتیان نییه. هاوڵاتى: ئایا خه‌ڵک بووه‌ته قوربانى؟ وشیار عه‌بدوڵا: خه‌ڵک بۆته قوربانى سیاسه‌ته‌کانى پارتى و سیاسه‌ته‌کانى پارتى مه‌ترسیدارن، ئه‌وه‌شى واى کردووه ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت سیاسه‌کانى یه‌کێتى و گۆڕانه که وایان کردووه ببنه شه‌ریک و شاهیدێکى هیچ نه‌دیو، راسته له‌ناو حکومه‌تدان به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتیان نییه. له‌ماوه‌ى رابردوودا ئه‌ندامێکى خانه‌ى راپه‌راندنى گۆڕان وتى (له‌ناو حکومه‌تداین، به‌ڵام له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا نین)، واتا ده‌سه‌ڵاتیان نییه. شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر داوام له قوباد تاڵه‌بانى کردووه نامه‌یه‌ک به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه بنوسێت بۆ عه‌لى عه‌لاق پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق تائێستا نه‌یتوانیوه ئه‌و نامه‌یه بنوسێت و ده‌سه‌ڵاتى نامه‌یه‌کى نییه به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه، چونکه پارتى به ئامانج نایه‌وێت بانک له سلێمانى و سنوره‌که‌ى بکرێته‌وه، چونکه بانک له کوێ بێت سه‌رمایه له‌وێیه. هاوڵاتى: چاره‌سه‌رى بنچینه‌یى و کۆنکرێتى بۆ ئه‌م دۆخه چییه؟ ئایا لامه‌رکه‌زى پارێزگاکان چاره‌سه‌ره؟ وشیار عه‌بدوڵا: له 30 ساڵى رابردوو پارتى له لامه‌رکه‌زى تێنهگهشتووهو چاره‌سه‌رى راسته‌قینه بۆ ئه‌م دۆخه‌ى هه‌رێم به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و غه‌دره جوگرافیه‌ى ئیداره‌ى له سنورى سلێمانى ده‌کرێت هه‌رێمى سلێمانیه، ئێمه دژى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستانین، چونکه له‌راستیدا قه‌واره‌که ده‌ستورییه، له برى هه‌رێمێک با ببێت به دوو هه‌رێم، له‌به‌رئه‌وه تاکه چاره‌سه‌ر هه‌رێمى سلێمانیه و به مونهزهمى له سلێمانى ده‌کرێت، بزانه هه‌رچى ئهزمهى دارایى هه‌یه له 2014 تا ئێستا هیچ پرۆژه‌یه‌کى سنورى هه‌ولێر و نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌زمه‌یه‌ک رووده‌دات 100 مهترییهکهى سلێمانى ده‌بێته قوربانى. هه‌رچه‌نده هێشتا یه‌کێتى جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نییه باسى هه‌رێمى سلێمانى بکات به‌راستى، ئه‌و ته‌به‌قه سیاسیه‌ى ئێستاى گۆرانیش ناچنه ژێربارى هه‌رێمى سلێمانى، به‌ڵام له‌یه‌کێک له چاوپێکه‌وتنانه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا که ئارام سه‌عید له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامیدا به ئاشکرادهڵێت "بروام به فیدڕاڵیه‌تى پارێزگاکان هه‌یه، که قه‌زییه‌که‌ى ده‌ستوریه و فیدراڵیه‌تى پارێزگاکانه که ئه‌مه مادهدهیهى ده‌ستورییه".
ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له به‌غدا جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که رێکه‌وتنى 50 ساڵه‌ى پارتى و تورکیا ریسه‌که‌ى کردووه‌ته‌وه به خورى و حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ناکات و ده‌شڵێت:" نه‌وتى هه‌رێم له‌لایه‌ن تورکیاوه ره‌هن کراوه". ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"دۆسیه‌ى نه‌وت له‌ده‌ستى هه‌رێمى کوردستان نه‌ماوه، کاتى خۆى پارتى نه‌وتى راده‌ستى تورکیا کردووه‌و رێککه‌وتنى 50 ساڵه‌ى له‌گه‌ڵ کردووه، ئێستا تورکیا خاوه‌نى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانه". ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، وتیشى:" چۆن دانه غازتوانى قه‌ره‌بووى 2 ملیار دۆلار له حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ربگرێت له‌برى ئه‌و ساڵانه‌ى که خه‌مڵاندوویه‌تى قازانج ده‌کات، تورکیاش قازانجى 50 ساڵ له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌سه‌نێت، که‌وته نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان بۆته ره‌هن لاى تورکیا". "تورکیا مانگانه 117 ملیۆن دۆلارى له نه‌وتى هه‌رێم ده‌ست ده‌که‌وێت، که بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت 9 دۆلار که‌متر ده‌دات، ئاماده نییه ده‌ستبه‌ردارى بێت و نه‌وته‌که‌ى ره‌هن کردووه" ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم بۆیه ناتوانێت نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکات" ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت ته‌سلیم بکات تورکیا سکاڵاى یاسایى له له‌نده‌ن و سویسرایه". ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید باسى له‌وه‌شکرد که تورکیا یه‌کێک له ئه‌دنامانى لیژنه‌ى دارایى بینیبوو" ئێمه ئاماده‌ین پرۆسه‌ى نه‌وتى هه‌رێم رابگرین، به مه‌رجێک حکومه‌تى عێراق ئه‌و سکاڵا یاساییه‌ى که دادگاى سی سى له پاریس کردوویه‌تى نێوده‌وڵه‌تى رایبگرێت". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى کۆمه‌ڵ وتیشى:" ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت راده‌ست بکات ئه‌و قه‌رزه‌ى تورکیا که لاى هه‌رێمى کوردستانه له‌ده‌ستى ده‌چێت له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌وته هه‌رزانه‌ى له‌ده‌ست ده‌چێت". ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد ئه‌گه‌ر جیاوازى راپۆرته‌که‌ى دیلۆیت و نه‌وتى حکومه‌تى عێراق بکه‌یت 9 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک جیاوازى هه‌یه"مانگانه حکومه‌تى هه‌رێم 13 ملیۆن دۆلار نه‌وت ده‌فرۆشێت و بۆ هه‌ر به‌رمیلێک 9 دۆلار جیاوازى هه‌یه که 117 ملیۆن دۆلار ده‌کات که تورکیا قازانجى تێدا ده‌کات، بۆیه تورکیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رازى نییه هه‌رێم نه‌وت راده‌ستى عێراق بکات". ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه‌شکرد چوونى وهفدى هه‌رێم بۆ به‌غدا "ته‌نها خۆ ماندووکردنه"، چونکه بهبڕواى ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، حکومه‌تى عێراق ئاماده نییه داهاتى نه‌وت وه‌ربگرێت له حکومه‌تى هه‌رێم. هه‌روه‌ها وتیشى:" عێراق تا ئێستا موچه‌ى مانگى حوزه‌یرانى دابه‌ش نه‌کردووه و پاره‌ى لێ زیاد نییه بیداته هه‌رێم و کێشه بۆ خۆى دروست بکات". ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى ته‌موزى 2020 وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند بڕیاردراوه، شاندى دانوستاندنکارى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بکه‌نه‌وه‌و ئاماده‌ن داهاتى نه‌وت ته‌سلیم بکه‌ن نه‌ک نه‌وت وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که شاندى حکومه‌ت به سه‌رۆکایه‌تیى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت له کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى له‌گه‌ڵ شاندى حکومه‌تى عێراق باسى له بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان، مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان و نه‌وت کردووه و "له ئایینده‌یه‌کى نزیکدا شانده‌که سه‌ردانى به‌غدا ده‌کاته‌وه". هه‌روه‌ها به راشکاوى ئه‌وه‌ى خسته‌روو که " حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یى ده‌ربڕیوه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبکه‌وێت، ئاماده‌ن داهاتى نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکه‌ن، نه‌ک نه‌وت زائیده‌ن نیوه‌ى داهاتى ناوخۆش به حکومه‌تى عێراق بدرێت له‌به‌رامبه‌ر دابینکردنى شایستهداراییهکانى هه‌رێمى کوردستان".
هاوڵاتى دواى گه‌رانه‌وه‌ى وهفدى دانوستانکارى هه‌رێم بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ى پرسى موچه‌و شایسته داراییه‌کانییه‌وه بۆ هه‌ولێر، بڕیاره مه‌سرور بارزانى کۆببنه‌وه بۆ بریاردانى کۆتایى له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ى که به‌غداد بۆ رێکه‌وتن دیارى کرده‌وه. ئه‌مڕۆ 29ى حوزه‌یرانى 2020 سه‌رچاوه‌یه‌ک له حکومه‌تى هه‌رێم به پێگه‌ى (العراق الیوم)ى راگه‌یاندووه که به‌غداد داواى له هه‌رێم کردبوو به راده‌ستکردنى ته‌واوى نه‌وته‌که‌ى و له‌گه‌ڵ داهاتى 50%ى ده‌روازه سنورییه‌کان له‌به‌رامبه‌ر ناردنى بڕى 600 ملیار دینار بۆ هه‌ر مانگێک. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که ئاراسته‌کان به‌و شێوه‌یه که حکومه‌تى هه‌رێم ره‌زامه‌ندى ده‌رببڕێت به پێدانى نه‌وته‌که‌ى و راده‌ستکردنى له 50%ى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان به‌مه‌رجێک حکومه‌تى ناوه‌ندى بڕى پاره‌که‌ى بۆ 650 ملیار دینار زیاد بکات له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارێتى پێدانى موچه‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانى سیاسى بکه‌وێته ئه‌ستۆى حکومه‌تى عێراق. ئاشکراشیکردوه که ئه‌گه‌ر به‌غدا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه نوێیه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بدات ئه‌وا راسته‌وخۆ رێککه‌وتن ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ مانگى داهاتوو کارى پێده‌کرێت. له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌وپێى حکومه‌تى عێراق له قه‌یرانى دارایدایه یه‌کێکى دیکه له سیناریۆکان ئه‌وه‌یه که حکومه‌تى عێراق مانگانه 200 ملیۆن دۆلار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه بکات له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاتى سه‌رجه‌م ده‌روازه فیدراڵییه‌کان و فرۆکه‌خانه‌کان و هه‌رێم رۆژانه 370 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌که‌ى راسته‌وخۆ بفرۆشێت و موچه‌و پێداویستییه‌کانى دابین بکات. هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که رێکه‌وتن ئه‌نجام بدرێت له‌نێوان هه‌ردوولادا ته‌نها بۆ ئه‌مساڵ و ئه‌و چه‌ند مانگه‌ى 2020 ده‌بێت.