سازدانى: پ. دهۆک لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى چوارى یه‌کێتى له‌بادینان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که‌یه‌کێتى له‌بادینان گۆڕه‌پان بۆ هیچ که‌س و لایه‌نێک چۆڵ ناکات و پشتڕاستن له‌وه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌نگه‌کانى یه‌کێتى روو له‌زیادبوون ده‌که‌ن . ئاراس محه‌مه‌د ئاغا، لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى چوارى یه‌کێتى بادینان، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌ڵێت:»نه‌هاتنى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى بۆ بادینان به‌نده به‌ئیشوکارو به‌رنامه‌ى خۆیان، له‌کاتێکى نزیکدا ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجامده‌ده‌ن». هه‌روه‌ها لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى چوارى یه‌کێتى جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه که «ده‌بێت پارتى له‌بادینان وازبهێنێت له‌ده‌ستگیرکردن و سه‌رکوتکردنى چالاکوان و رۆژنامه‌نووس و کادیرو جه‌ماوه‌رى لایه‌نه‌کان، له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتارانه پارتى زیانى زۆریان به‌ناوبانگى حوکمڕانى هه‌رێم گه‌یاندووه‌و بووەته مایه‌ى دووبه‌ره‌کى و تێکدانى په‌یوه‌ندیى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان». له‌ده‌م و کاتێکى گونجاوو به‌پێى به‌رنامه‌ى خۆیان هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى سه‌ردانى بادینان ده‌که‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڵێ به‌رنامه هه‌یه‌و له‌کاتێکى نزیکدا ئه‌نجامیده‌ده‌ن. هاوڵاتى: یه‌کێتى له‌دهۆک میوانه یا حسابى میوانى بۆ ده‌کرێت؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا: یه‌کێتى له‌هیچ شوێنێک و پارچه‌یه‌کى کوردستان میوان نییه، یه‌کێتى خۆى به‌خاوه‌نى دۆز‌و ماف و خواسته‌کانى هه‌موو گه‌لى کوردستان ده‌زانێت و له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و مافانه تێکۆشاوه‌و به‌رده‌وامیش خه‌بات ده‌کات، له‌هیچ شوێنێک گۆڕه‌پان بۆ هیچ که‌س و لایه‌نێک چۆڵ ناکات . هاوڵاتى: هیچ به‌رنامه‌یه‌ک یان پلانێک هه‌یه هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى سه‌ردانى پارێزگاى دهۆک بکه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌یه که‌ى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى بێنه دهۆک؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا: دهۆک موڵکى هیچ لایه‌نێک نییه، له‌ده‌م و کاتێکى گونجاوو به‌پێى به‌رنامه‌ى خۆیان هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى سه‌ردانى بادینان ده‌که‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڵێ به‌رنامه هه‌یه‌و له‌کاتێکى نزیکدا ئه‌نجامیده‌ده‌ن. هاوڵاتى: بۆچى تائێستا هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى سه‌ردانى دهۆکیان نه‌کردووه هۆکار چیه ؟ هیچ رێگرییه‌ک بۆ ئه‌م سه‌ردانه هه‌یه؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا : هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆیان نییه رێگرى له‌سه‌ردانى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى بکات بۆ بادینان و دهۆک به‌تایبه‌تى، نه‌هاتنى هاوسه‌رۆکان بۆ بادینان به‌نده به‌ئیشوکارو به‌رنامه‌ى خۆیان، له‌کاتێکى نزیک ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجامده‌ده‌ن. ده‌بێت پارتى له‌بادینان وازبهێنێت له‌ده‌ستگیرکردن و سه‌رکوتکردنى چالاکوان و رۆژنامه‌نووس و کادیرو جه‌ماوه‌رى لایه‌نه‌کان، له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتارانه پارتى زیانى زۆریان به‌ناوبانگى حوکمڕانى هه‌رێم گه‌یاندووه‌و بووەته مایه‌ى دووبه‌ره‌کى و تێکدانى په‌یوه‌ندیى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان، ئومێد ده‌که‌ین رێز له‌بیروڕاى ئازاد‌و فره‌حزبى بگرن له‌بادینان و بزانن سه‌رده‌مى حزبى قاید نه‌ماوه هاوڵاتى: هیچ به‌رنامه‌تان هه‌یه بۆ گوڕینى پلان و به‌رنامه میدیاییه‌کانى یه‌کێتى له‌بادینان به‌تایبه‌ت ته‌له‌فزیۆنى بادینان؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا : قۆناغى دواى چواره‌م کۆنگره، قوناغى نووێبوونهوهیه له‌سه‌ر هه‌موو ئاست و له‌هه‌موو بوارێکى کارى رێکخراوه‌یى و حزبایه‌تی، نوێبوونه‌وه شمولى راگه‌یاندنیش ده‌کات به‌تایبه‌ت له‌ده‌ڤه‌رى بادینان. ئێمه ده‌زگاى میدیاى بادینانمان دامه‌زراندووه، که‌چه‌ندین به‌ش و که‌ناڵى له‌خۆگرتووه، ئێستا رۆڵێکى باشى بینیوه‌و له‌ئایینده ئه‌و ده‌زگایه گه‌شه پێده‌ده‌ین و ئاستى بوارى راگه‌یاندنى یه‌کێتى له‌بادینان باشتر لێده‌که‌ین . هاوڵاتى: ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌کان لەسه‌ر کادیره‌کانتان له‌بادینان هه‌یه یاخود نه‌ماوه، په‌یوه‌ندیتان چۆنه له‌گه‌ڵ پارتى و حزبه‌کانى تر له‌سنورى پارێزگاى دهۆک؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا:هه‌ڕه‌شه‌کان به‌رده‌وامن، به‌ڵام ئێمه ده‌ست له‌بیروباوه‌ڕى خۆمان هه‌ڵناگرین، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و پرەنسیپ و به‌هایانه‌ى یه‌کێتى بۆمان داڕشتووه، که ئازادى ده‌ربڕین و داخوازیى ماف و پاراستنى پیرۆزییه‌کانى گه‌ل و نیشتمانن. په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نێک زۆر باشه‌و له‌گه‌ڵ پارتى ئاساییه، ده‌بێت پارتى له‌بادینان وازبهێنێت له‌ده‌ستگیرکردن و سه‌رکوتکردنى چالاکوان و رۆژنامه‌نووس و کادیرو جه‌ماوه‌رى لایه‌نه‌کان، له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتارانه پارتى زیانى زۆریان به‌ناوبانگى حوکمڕانى هه‌رێم گه‌یاندووه‌و بووەته مایه‌ى دووبه‌ره‌کى و تێکدانى په‌یوه‌ندیى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان، ئومێد ده‌که‌ین رێز له‌بیروڕاى ئازاد‌و فره‌حزبى بگرن له‌بادینان و بزانن سه‌رده‌مى حزبى قاید نه‌ماوه. هاوڵاتى: پلانتان چییه بۆ ئه‌وه‌ى له‌داهاتوو به‌تایبه‌ت له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ده‌نگه‌کانى خۆتان زیادبکه‌ن، چ گۆڕانکارى و کارێک ده‌که‌ن تابتوانن ده‌نگى یه‌کێتى زیادبکه‌ن؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا :باوه‌ڕمان به‌خه‌ڵک و جه‌ماوه‌رى یه‌کێتى زۆر تۆکمه‌یه که‌هه‌میشه یه‌کێتى راگرتووه‌و سهریخستووه، جگه له‌وه کارى باشمان بۆ خه‌ڵک کردووه‌و به‌رنامه‌ى چاکمان هه‌یه بۆ ئایینده، به‌تایبه‌تى له‌بوارى دابینکردنى بژێویى خه‌ڵک و خۆشگوزه‌رانى و مسۆگه‌رکردنى ماف و ئازادییه‌کان. پێمانوایه بۆ ئه‌م قۆناغه خه‌ڵک پێویستى به‌ژیان و داهاته‌و یه‌کێتى له‌سه‌ر ئه‌م پرس و بواره کارده‌کات، ئێمه له‌وه پشتڕاستین کهدهنگهکانمان زیاد ده‌که‌ین و له‌هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامى باش به‌ده‌ستده‌هێنین . هاوڵاتى: بۆچى تائێستا یه‌کێتى له‌پشکى بادینان که‌ژماره‌یه‌ک که‌سن له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستبه‌کار نه‌بوونه، که‌ئه‌وانیش به‌ڕێوه‌به‌ر و بریکارى وه‌زاره‌تن؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا : وه‌کو پشکى بادینان لهپۆستهکانى حکومه‌ت و په‌رله‌مان حه‌وت که‌سمان کاندید کردووه، یه‌کێک بۆ په‌رله‌مان ئێستا وه‌ک راوێژکارى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ستبه‌کاربووه، شه‌ش ناوى دیکه‌مان بۆ ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسی ناردووه، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌سته‌ى کارگێڕى بۆ حکومه‌ت و هه‌ڤاڵى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت پێشنیار کردووه، بڕیاره ئه‌وانیش له‌ماوه‌یه‌کى نزیکدا وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌ناو حکومه‌ت ده‌ستبه‌کارببن . هاوڵاتى : بۆچى ده‌ورو ته‌سلیم نه‌کراوه له‌به‌رپرسیارێتى مه‌ڵبه‌ندى چوارى یه‌کێتى؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا : وه‌کو به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى چوار له 1ى نیسانى 2020 ده‌ستبه‌کاربووم، ئه‌وکاته که‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رتاسه‌رى له‌هه‌موو شار‌و پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان هه‌بوو، دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندیى فه‌رمى له‌پارێزگاو ئیداره‌ى ناوخۆیى دهۆک ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى چوار ده‌ورو ته‌سلیم له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ (سیار بامه‌ڕنى) جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند ئه‌نجامدرا، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ڤاڵ عه‌بدولبارى زێبارى به‌رپرسى پێشووى مه‌ڵبه‌ند بهنووسراوێکى فه‌رمى مه‌کته‌بى رێکخستن له‌ئه‌رکى به‌رپرسیارى مه‌ڵبه‌ند ته‌واو ببوو، ده‌ورو ته‌سلیم له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ سیار بامه‌ڕنى کردبوو، بۆیه ئێمه‌ش ده‌ورو ته‌سلیممان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ سیار بامه‌ڕنی کرد‌و هیچ کێشه‌و گرفتێک له‌و باره‌یه‌وه نه‌بووه. هاوڵاتى: زۆرینه‌ى فه‌رمانبه‌ران و موچهخۆرانى یه‌کێتى له‌ناو سه‌نته‌رى دهۆکدان، به‌ڵام هه‌موو کاتێک قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش زیاتر ده‌نگى یه‌کێتى هاتووه، هۆکار چییه؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا : نه‌خێر به‌و شێوه‌یه نیه کهزۆرینهى موچهخۆرانى یه‌کێتى له‌ناو سه‌نته‌رى شارى دهۆک بن، راسته به‌رده‌ڕه‌ش ده‌نگى زۆر ده‌هێنێت و جه‌ماوه‌رى یه‌کێتى له‌به‌رده‌ڕه‌ش زۆره، به‌ڵام که‌مبوونى ده‌نگه‌کان هه‌موو شار‌و شوێنێک ده‌گرێته‌وه. ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ که‌موکوڕیى پێش چواره‌م کۆنگره ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئێستا دڵنیاین ئه‌و که‌موکوڕییانه چاره‌سه‌رکراون، بابه‌تى په‌یوه‌ست به‌ئیداره‌دانى کار‌و پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌کى گشتى پته‌وتر کراون، به‌دڵنیایى بۆ ئه‌م پرۆسه‌یەى هه‌ڵبژاردن ده‌نگه‌کانى یه‌کێتى له‌سه‌رانسه‌رى پارێزگاى دهۆک و ده‌ڤه‌رى بادینان جیاوازتر ده‌بن لهپرۆسهکانى رابردوو. هاوڵاتى: بۆچى راگه‌یاندنى یه‌کێتى له‌بادینان رۆلێکى باش ناگێرێت له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانى ره‌خنه‌یى و زیاتر ئیش له‌سه‌ر راپۆرت و بابه‌ته‌کانى کۆمه‌ڵایه‌تى و هونه‌ریى ده‌کات و که‌متر ئیش له‌سه‌ر کێشه‌کانى خه‌ڵک ده‌کات؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا : به‌و شێوه‌یه نییه، راگه‌یاندنى یه‌کێتى له‌بادینان خۆى له‌هه‌موو بوارێک ده‌دات، ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى که‌ناڵ و ماڵپه‌رو په‌یجه‌کانى (بادینان میدیا) بکه‌یت کهدهزگاى فه‌رمى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانه له‌بادینان، بۆت دیار ده‌بێت که‌زۆربه‌ى بواره‌کانى ژیانى خه‌ڵکى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی له‌خۆگرتووه‌و گرنگى به‌سه‌رجه‌م سێکته‌رو لایه‌نه‌کانى ژیان داوه.
سازدانى: هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم باس له‌هه‌نگاوه‌کانى چاکسازى له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه ده‌کات و ده‌ڵێت:» کاتێک دیاریکراوه له‌نێوان سێ بۆ پێنج ساڵ بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، دواى ئه‌و واده‌یه هیچ هێزێک نامێنێت به‌ناوى هێزى حزبی». جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌شڵێت:» پێشمه‌رگه له‌هه‌لومه‌رجێکى خراپدایه و موچه‌ى دواده‌که‌وێت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گفتوگۆکراوه بۆ ئه‌وه‌ى لێبڕینى موچه پێشمه‌رگه نه‌گرێته‌وه، به‌ڵام له‌تواناى حکومه‌تدا نییه«. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له‌ناو (11) هه‌زار که‌س که دوو موچه‌یان وه‌رگرتووه ره‌نگه (500)یان له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بێت «بندیوار له‌ناو هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کاندا هه‌یه‌و ته‌نها له‌ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا نییه«. هاوکات، له‌باره‌ى پۆستى ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه که به‌پێى رێککه‌وتنى گۆڕان و پارتى، وه‌ک «ئیستحقاقى گۆران» دیارى کراوه، جه‌بار یاوه‌ر وتى:» ئێستا له‌پرۆسه‌ى رێکخستنى هێزداین و هێزیش لاى پارتى و یه‌کێتییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و دوو لایه‌نه ده‌بێت به‌شداربن لهیهکخستنى هێزه‌کانى خۆیاندا‌و ئه‌وه ئه‌رکێکه له‌سه‌رشانى لێپرسراوانى پارتى و یه‌کێتى، به‌ئێمه ده‌کرێت یا یه‌کێکى تر له‌لایه‌نێکى دیکه؟». هاوڵاتى: پرسى یه‌کخستنه‌وه‌ى یه‌که‌کانى 70 و 80 به‌کوێ گه‌یشتوون؟ جه‌بار یاوه‌ر: پرۆسه‌که له‌سه‌ر دوو ئاست به‌رده‌وامه، به‌پێى یاساى ژماره دووى یاساى چاکسازى پێنج مادده‌ى تێدایه که‌په‌یوه‌ندى بهیهکخستنهوهى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه، وه‌ک یه‌کخستنى (دۆسییه‌کان، خانه‌نشینان، که‌مئه‌ندامان، میلاکاتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، یه‌که‌کانى ژمێریاریی)، میکانیزممان دیاریکردووه‌و ناردوومانه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى په‌سه‌ندى بکه‌ن و ده‌ستبکه‌ین به‌کارکردن له‌سه‌ری، بۆ پرۆژه‌ى چاکسازى ئێمه‌و هاوپه‌یمانان هه‌ندێکى جێبه‌جێکراوه‌و هه‌ندێکیشى پرۆژه‌یه و له‌بوارى جێبه‌جێکردندایه. له‌دواى ساڵى 2016 ئه‌مریکا مانگانه بودجه‌یه‌کیان بۆ لیواکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و بنکه‌کانى مه‌شق ته‌رخانکردووه‌و له‌ساڵى 2021دا به‌رده‌وام ده‌بێت، جگه‌له‌وه‌ش بڕێک ئازوقه‌ى وشکه‌و بڕێک سوته‌مه‌نیش دابینده‌که‌ن، ئه‌وان هاوکارییه‌کان ده‌ده‌ن به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و نایده‌ن به یه‌که‌کانى (70 و 80)، ئه‌مه هاندانێکه بۆ یه‌کخستنى یه‌که‌کانى پێشمه‌رگه، هه‌ر هاوکارییه‌کیان بۆ پێشمه‌رگه ناردبێت نه‌یانداوه بهیهکهکانى (70 و 80) چى هاوکاریى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى بێت یان ئۆتۆمبێلیى سه‌ربازیى و درع بێت یان پڕچه‌ککردن بێت. هاوڵاتى: ئایا یه‌کخستنه‌وه‌ى یه‌که‌کان وه‌ک لیواکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌بێت؟ جه‌بار یاوه‌ر: ئێستا هه‌ردوو فه‌رمانده‌ى (70 و 80) خه‌ریکن هه‌موو هێزه‌کانیان رێکده‌خه‌ن به‌هه‌مان شێوازى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌یانکه‌ن به‌لیواى پیاده‌و به‌هه‌مان ته‌شکیل و میلاکى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، بۆ ئاسانکارى یه‌کخستنیان. هاوڵاتى: واتا لیواى تێکه‌ڵ لهیهکهکانى 70 و 80 دروستده‌کرێت؟ جه‌بار یاوه‌ر: هه‌موو ئه‌و هێزانه ده‌گوێزرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، گرنگ ئه‌وه‌یه له‌ئاینده‌دا بهمیکانیزمێک به‌شێوازى فه‌رمانده‌یى هه‌موویان ده‌به‌سترێنه‌وه به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه. هاوڵاتى: ئه‌م یه‌کخستنه‌وه‌یه هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حزب ده‌رده‌هێنێت؟ جه‌بار یاوه‌ر: که‌هاته ژێر رکێفى وه‌زاره‌ت ئه‌وکاته هیچ هێزێک نامێنێت به‌ناوى هێزى حزبی، به‌ڵام خه‌ڵکى حزبى هه‌ر ده‌مێنێت به‌پێى ده‌ستور ئازاده هه‌ڵگرى چ بیروباوه‌ڕێکه، به‌ڵام له‌ناو داموده‌زگاى یه‌که سه‌ربازییه‌کان نابێت کارى حزبى بکرێت. هاوڵاتى: چه‌ند جارێ وه‌زیرى پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه که هاوپه‌یمانان فشاریان لێده‌که‌ن بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه فشاره‌کان چین؟ جه‌بار یاوه‌ر: من قسه له‌سه‌ر قسه‌ى که‌س ناکه‌م ئه‌و پرسیاره له‌خۆى بکه‌ن. هاوڵاتى: ئه‌ى هاوپه‌یمانان هیچ فشارێک ناکه‌ن بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه؟ جه‌بار یاوه‌ر: مه‌سه‌له‌که فشار نییه‌و هاوکار و هه‌ماهه‌نگمانن له‌بوارى یه‌کخستنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، ئه‌وان ئێستا له‌پرۆسه‌یه‌کى پرۆژه‌ى چاکسازین که له 2019دا پرۆژه‌یه‌کى هاوبه‌شبوو، ئێمه پرۆژه‌یه‌کمان هه‌بوو راوێژکارانى ئه‌مریکى و به‌ریتانى و ئه‌ڵمانى یه‌کى پرۆژه‌یه‌کیان هه‌بوو، هاتین کردمان به‌یه‌ک پرۆژه. ئه‌و پرۆژه‌یه (26) خاڵه‌و راوێژکارانى ئه‌مریکى و به‌ریتانى و هۆڵه‌ندى و ئه‌ڵمانى به‌شدارن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاکسازی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌م پرۆژه چاکسازییه، ئه‌وان هانمان ده‌ده‌ن به‌شدار ده‌بن له‌گه‌ڵماندا، پشتیوانیمان ده‌که‌ن، رێوشوێن داده‌نێن، خول ده‌که‌نه‌وه‌و به‌ڵێنى هاوکاریى زیاتر ده‌ده‌ن. وه‌ختى خۆى له‌و پۆسته‌دا دانراوم وه‌ک کاندیدى یه‌کێتى دانراوم، که‌ى یه‌کێتى گه‌یشته هه‌ر رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێک که‌ئه‌و پۆسته هى یه‌کێتى نیه‌و هى لایه‌نێکى تره‌و ئاگادارى کردمه‌وه، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و پۆسته به‌جێده‌هێڵم، به‌ڵام تائه‌و رۆژه‌ى له‌و پۆسته‌دام ئه‌رکه‌که‌م جێبه‌جێده‌که‌م و تائێستا له‌هیچ سه‌رچاوه‌و لایه‌نێکه‌وه تایبه‌ت به‌و پرسیاره‌ى ئێوه بهمن نه‌وتراوه. هاوڵاتى: سه‌قفی زه‌مه‌نی کۆنکرێتى دیاریکراوه بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه؟ جه‌بار یاوه‌ر: وه‌ختى خۆى ئه‌و پرۆژه چاکسازییه‌ى کهئامادهمان کرد له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا، وادانرا سه‌قفێکى زه‌مه‌نى سێ بۆ پێنج ساڵ، ئینجا ده‌توانین خاڵه‌کانى ناو پرۆژه چاکسازییه‌که‌ى رێکخستن و یه‌کخستنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه جێگیربکه‌ین، له 2019 ده‌ستمان به‌جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که کردووه. هاوڵاتى: له‌ئه‌گه‌رى دروستبوونى ئاسته‌نگ بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه مه‌ترسى دروستنابێت له‌سه‌ر بڕینى ئه‌و هاوکارییانه‌ى هاوپه‌یمانان پێتانى ده‌ده‌ن؟ جه‌بار یاوه‌ر: له‌دواى ساڵى 2016 ئه‌مریکا مانگانه بودجه‌یه‌کیان بۆ لیواکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و بنکه‌کانى مه‌شق ته‌رخانکردووه‌و له‌ساڵى 2021دا به‌رده‌وام ده‌بێت، جگه‌له‌وه‌ش بڕێک ئازوقه‌ى وشکه‌و بڕێک سوته‌مه‌نیش دابینده‌که‌ن، ئه‌وان هاوکارییه‌کان ده‌ده‌ن به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و نایده‌ن به یه‌که‌کانى (70 و 80)، ئه‌مه هاندانێکه بۆ یه‌کخستنى یه‌که‌کانى پێشمه‌رگه، هه‌ر هاوکارییه‌کیان بۆ پێشمه‌رگه ناردبێت نه‌یانداوه بهیهکهکانى (70 و 80) چى هاوکاریى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى بێت یان ئۆتۆمبێلیى سه‌ربازیى و درع بێت یان پڕچه‌ککردن بێت. هاوڵاتى: یه‌کێتى و پارتى که‌خۆیان به‌خاوه‌نى ئه‌و هێزانه ده‌زانن په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌ئاستێکى باش‌دا نییه، کاریگه‌رى نه‌کردووه‌ته سه‌ر هه‌نگاوه‌کانى پرۆسه‌ى یه‌کخستنه‌وه؟ جه‌بار یاوه‌ر: له‌ساڵى 2010 تائێستا که‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه یه‌کخرا ده‌ستمانکرد به‌یه‌کخستنى پرۆسه‌ى لیواکان و دیوان، تائێستا (14) لیوامان یه‌کخستووه‌و دوو لیواى تر یه‌کده‌خه‌ین که‌ده‌بێته (16) لیوا. له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌نده‌ها جار گرژیى سیاسى دروستبووه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا، وه‌ک گرژییه‌کانى دواى هێرشى هێزه‌کانى عێراق بۆ ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان، هه‌ندێک جار ململانێى سیاسى هه‌یه و کۆبوونه‌وه نه‌کراوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی، به‌ڵام ئه‌مانه هیچ کاریگه‌ریى نه‌رێنى نه‌کردووه‌ته‌سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئێمه هه‌وڵمانداوه هێزه‌کانى پێشمه‌رگه دووربخه‌ینه‌وه له‌و ململانێ سیاسییه و هیچ لایه‌ک له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه باس له‌و گرژییه سیاسییه ناکات. بندیوار ئه‌و که‌سانه‌ن کهموچه وه‌رده‌گرن و ئه‌رک جێبه‌جێناکه‌ن، ئه‌مه ته‌نها له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا نییه، له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کاندا هه‌یه‌و زۆرجار ناوى پێشمه‌رگه باس ده‌کرێت، ئه‌مه بابه‌تێکى گشتییه په‌یوه‌ست نییه ته‌نها به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه، به‌پێى پرۆسه‌ى بایۆمه‌ترى ده‌رکه‌وتووه (11) هه‌زار که‌س هه‌یه دوو موچه وه‌رده‌گرێ ره‌نگه (500) یان له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌بێت، تائێستاش لیسته‌که‌مان بۆ نه‌هاتووه، له‌زۆربه‌ى وه‌زاره‌ته‌کان دوو موچه‌و سێ موچه‌یى هه‌یه. هاوڵاتى: ئامانجى جوڵاندنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بۆ سنورى نه‌ینه‌وا چی بووه؟ئایا به‌فه‌رمانى وه‌زیرى پێشمه‌رگه بووه؟ جه‌بار یاوه‌ر: هیچ هێزێکى پێشمه‌رگه نه‌جوڵاوه بۆ هیچ ناوچه‌یه‌کى کێشه‌له‌سه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه ناتوانین هێز ببه‌ین بۆ ئه‌و ناوچانه و ده‌بێت به رێککه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق ئینجا ده‌توانین هێز بنێرین، ، ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه په‌یوه‌سته به‌بوونى ئه‌و وهفدهى لهبهغدایه بۆ مه‌سه‌له‌ى بودجه‌و نه‌وت و رێککه‌وتن، هه‌ندێک قسه‌کراوه که‌گوایه هێز جوڵێنراوه به‌رامبه‌ر سوپاى عێراق، خۆى ئه‌سڵى بابه‌ته‌که ئه‌وه‌بووه هه‌ندێک گروپى تیرۆریستى داعش له‌ناوچه‌ى قه‌ره‌چوغ به‌دیده‌کرا، ترسێک هه‌بوو په‌لامارى پێگه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه بده‌ن، هه‌ستمان کرد جموجۆڵ هه‌یه‌و زانیارییمان هه‌بوو ده‌یانه‌وێت کارى تیرۆریستى ئه‌نجامبده‌ن، له‌به‌رئه‌وه هێزه‌کان خرایه ئینزاره‌وه لهمیحوهرى شه‌ش کهسنورى مه‌خمور و دیبه‌گه‌و گوێر و قهرهچوغه که داعش بنکه‌ى ئاشکراى هه‌یه. هاوڵاتى: مه‌ترسى پێکدادانى پێشمه‌رگه و گه‌ریلاکانى په‌که‌که ماوه یان نا؟ جه‌بار یاوه‌ر: له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ڕووى چه‌کدارییه‌وه هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ک دروستنه‌بووه، به‌تایبه‌ت هیچ یه‌که‌یه‌کى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان نه‌چووه‌ته حاڵه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هیچ هێزێکى تر، حکومه‌ت لایه‌نگرى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌کداریى نه‌بووه‌و به‌رده‌وام داواکراوه کێشه‌ى نێوان پارتى کرێکاران و تورکیا به‌ئاشتى چاره‌سه‌ر بکرێت. هاوڵاتى: بار‌و گوزه‌رانى پێشمه‌رگه له‌ئاستێکى خراپدایه داواتان کردووه لێبڕینى موچه پێشمه‌رگه نه‌گرێته‌وه؟ جه‌بار یاوه‌ر: هه‌موو فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان یه‌ک هه‌لومه‌رجى باروگوزه‌رانیان هه‌یه‌و به‌ته‌نها هێزى پێشمه‌رگه نییه، قه‌یرانى دارایى هه‌یه‌و پێشتر پاشه‌که‌وتى موچه هه‌بوو، ئێستا لێبڕینهو دواده‌که‌وێت. به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار دابه‌زیوه، ئه‌مه رۆڵى نه‌رێنى هه‌یه‌و پێشمه‌رگه له‌هه‌لومه‌رجێکى خراپدایه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گفتوگۆکراوه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى لێبڕینى موچه پێشمه‌رگه نه‌گرێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مریکى قسه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌و بودجه‌یه‌ى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى له‌موچه‌ى پێشمه‌رگه نه‌بڕدرێت بودجه‌یه‌کى گه‌وره‌یه، حکومه‌ت ناتوانێت له‌ئێستاداو له‌م هه‌لومه‌رجه ئابورییه‌دا چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشه‌یه بکات، به‌ڵام ئه‌و وهفدهى هه‌رێم لهبهغدایه بگاته رێککه‌وتن نه‌ک کێشه‌ى پێشمه‌رگه کێشه‌ى هه‌موو فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر ده‌بێت. هاوڵاتى: کاتێک باس لهبندیوار ده‌کرێت زۆرجار په‌نجه بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه راده‌کێشرێت که‌زۆرترین بندیوارى تێدایه، ئایا چیتان کردووه بۆ نه‌هێشتنى بندیوار‌و دوو موچه‌یى؟ جه‌بار یاوه‌ر: بندیوار ئه‌و که‌سانه‌ن کهموچه وه‌رده‌گرن و ئه‌رک جێبه‌جێناکه‌ن، ئه‌مه ته‌نها له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا نییه، له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کاندا هه‌یه‌و زۆرجار ناوى پێشمه‌رگه باس ده‌کرێت، ئه‌مه بابه‌تێکى گشتییه په‌یوه‌ست نییه ته‌نها به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه، به‌پێى پرۆسه‌ى بایۆمه‌ترى ده‌رکه‌وتووه (11) هه‌زار که‌س هه‌یه دوو موچه وه‌رده‌گرێ ره‌نگه (500) یان له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌بێت، تائێستاش لیسته‌که‌مان بۆ نه‌هاتووه، له‌زۆربه‌ى وه‌زاره‌ته‌کان دوو موچه‌و سێ موچه‌یى هه‌یه. هاوڵاتى: به‌پێى رێککه‌وتنى پارتى و گۆڕان بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت پۆستى ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پشکى گۆڕانه، بۆچى تائێستا نه‌دراوه به‌گۆڕان؟ یان پشکى گۆڕان نییه‌و هى یه‌کێتییه؟ جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌وه په‌یوه‌ندى به‌منه‌وه نییه، ئه‌وه په‌یوه‌ندى به‌یه‌کێتى و گۆڕان و پارتییه‌وه هه‌یه، وه‌ختى خۆى له‌و پۆسته‌دا دانراوم وه‌ک کاندیدى یه‌کێتى دانراوم، که‌ى یه‌کێتى گه‌یشته هه‌ر رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێک که‌ئه‌و پۆسته هى یه‌کێتى نیه‌و هى لایه‌نێکى تره‌و ئاگادارى کردمه‌وه، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و پۆسته به‌جێده‌هێڵم، به‌ڵام تائه‌و رۆژه‌ى له‌و پۆسته‌دام ئه‌رکه‌که‌م جێبه‌جێده‌که‌م و تائێستا له‌هیچ سه‌رچاوه‌و لایه‌نێکه‌وه تایبه‌ت به‌و پرسیاره‌ى ئێوه بهمن نه‌وتراوه. ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر حه‌قیقه‌تیش ئێمه له‌پرۆسه‌ى رێکخستنى هێزداین و ئێستا هێز لاى پارتى و یه‌کێتییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و دوولایه‌نه ده‌بێت به‌شداربن لهیهکخستنى هێزه‌کانى خۆیاندا‌و ئه‌وه ئه‌رکێکه له‌سه‌ر شانى لێپرسراوانى پارتى و یه‌کێتى له‌ناو هێزى پێشمه‌رگه‌دا. بۆ ئه‌وه‌ى به‌هه‌ماهه‌نگى ئه‌و پرۆسه‌یه بگه‌یه‌نینه ئه‌نجام، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وه زیاتر به‌ئێمه‌مانان ده‌کرێت، له‌کوێ جه‌بار یاوه‌ر که (50) ساڵه ئه‌ندامى یه‌کێتییه و (40) ساڵه له‌ناو هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌م یان یه‌کێکى تر له‌لایه‌نێکى تر. ئه‌م پرۆسه‌یه بهێڵنه‌وه بۆ ئه‌وکاته‌ى هێزه‌کان بوون به‌هێزى حکومى ئه‌وکاته ده‌کرێ وه‌زیره‌که یان به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بێت، ئێمه ئێستا له‌حاڵه‌تێکى ئینتیقالیداین ره‌نگه ئه‌م قۆناغه به‌و که‌سانه بکرێت که له‌ناو هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دان. هاوڵاتى: پێتوایه یه‌کێتى له‌م کاته‌دا تۆ له‌و پۆسته ببه‌خشێت؟ جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌وه پرسیارێکى سیاسییه‌و ده‌توانیت ئاراسته‌ى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى بکه‌یت، بۆیه ناتوانم وه‌ڵامى سیاسیت بده‌مه‌وه.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم کارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که‌پارتى «تاکلایه‌نه« هێزێکى زۆرى بردووه‌ته ناوچه‌کانى مهخمورو گوێرو دیبه‌گه‌و وه‌ک خۆیان باسیان کردووه بۆ پاراستنى بیره نه‌وتییه‌کانه. ره‌شاد خدر گه‌ڵاڵى، کارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى وتى: یه‌کێتى هۆشدارى داوه‌ته پارتى و پارتیش تێگه‌یشتووه له‌سیاسه‌تى یه‌کێتى. «هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، یه‌کێتى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ رێککه‌وتنى پارتى و حکومه‌تى عێراقیدا نییه له‌سه‌ر دۆخى شه‌نگال» پارتى رێککه‌وتنى کردووه قایمقامێک و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییەیهک وه‌ربگرێت و خاکى شه‌نگال ته‌سلیمى به‌غدا بکات، یه‌کێتى هاوڕانییه له‌گه‌ڵ پارتى و هاوڕاش نابێت». هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان تادواسات هه‌وڵه‌کانى چڕ کردووه‌ته‌وه بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و عێراق، به‌ڵام «هۆشدارى داوه‌ته پارتى له‌باره‌ى رێکنه‌که‌وتنى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر پرۆژه‌ى بودجه«. هاوڵاتى: دۆخى موسڵ به‌گشتى چۆنه به‌تایبه‌ت باس له‌چوونى هێزه‌کانى پارتى ده‌که‌ن بۆ قه‌زاى مه‌خمور؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: دیاره ئه‌و جموجۆڵانه‌ى له‌سنورى قه‌زاى مه‌خمور یه‌کلایه‌نه‌یه، جوڵاندنى هێز له‌لایه‌ن پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه به‌تایبه‌ت هێزه‌کانى (٨٠) و زائیده‌ن هێزه‌کانى رۆژو ئه‌و هێزانه‌ى په‌یوه‌ست به رۆژهه‌ڵاتى کوردستان که (حوسێن یه‌زدان په‌نا) سه‌رپه‌رشتى ده‌کات، هه‌روه‌ها لیواى تایبه‌تى گوڵانیش هێندراونه‌ته ناحیه‌ى دیبه‌گه‌و گوێرو که‌ندێناوه، له‌م سنورانه جێگیر کراون. واته ئه‌و هێزانه پارتى یه‌کلایه‌نه جوڵاندوویه‌تى، له‌چوار رۆژى رابردوو هێناویانه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه، به‌و پێیه‌ى دانیشتووى مه‌خمورم و ماڵیشم له‌وێیه، جگه له‌هێزه‌کانى پێشتر هیچ هێزێکى نوێى عێراق نه‌هێندراونه‌ته ناوچه‌که، واته له‌ڕۆژئاواو له‌کۆتایى شاخى قه‌ره‌چوغ بۆ گوێر ده‌چێت، له‌به‌شى رۆژهه‌ڵاتى ناوچه‌ى قه‌راج بۆ سه‌رگه‌ران هیچ هێزێکى بۆ نه‌هاتووه. بۆ خۆم راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانى کۆمیته‌ى سه‌رگه‌ران قسه‌م کردووه که‌هیچ هێزێکى سه‌ربازیى له‌وێ به‌دیناکرێت. هاوڵاتى: واتا ئه‌و شوێنانه‌ى هێزى بۆ نه‌چووه ئه‌وانه‌یه که‌داعش جموجۆڵى تێیدا هه‌یه؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: داعش له‌هه‌ردوو به‌شى شاخى قه‌ره‌چوغ له‌به‌شى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواکهى بهربهردهوامى به رووکارى ناحیه‌ى قه‌راج و به رووکارى مه‌خموردا جێگیره‌و یه‌که‌ى (٨٠)ى پارتى زیاتر له‌سێ ساڵى رابردوو له‌سه‌ر شاخى قهرهجوغه، هه‌روه‌ها سوپاى عێراقیش به‌دوورى چوار بۆ پێنج کیلۆمه‌تر له‌بنارى شاخى قه‌ره‌چوغ دووره‌و سه‌نگه‌ریان لێداوه‌و چه‌ند رهبایەیهکیان جێگیر کردووه‌و ئوتومبێلیى هامه‌ریان تێیدا داناوه. واتا ئه‌م جوڵه‌یه په‌یوه‌ندى به‌بوونى داعشه‌وه نییه، ته‌نها جوڵه‌ى هێزه‌کانى پارتى په‌یوه‌ندى به‌دانیشتنه‌کانى هه‌رێم و عێراقه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه. هاوڵاتى: چوونى هێزه‌کانى پارتى تاچه‌ند په‌یوه‌ندى بهپاراستنى بیره نه‌وتییه‌کانه‌وه هه‌یه ره‌شاد گه‌ڵاڵى: پڕۆژه‌یه‌کى ئه‌مریکى هه‌یه کهکۆتایى پێهێنانى گرێبه‌ستى غازه له‌نێوان عێراق و ئێران، بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا روو له‌هه‌رێم بکات بۆ وه‌رگرتنى غاز، ئه‌مریکا له‌هه‌وڵدایه گرێبه‌ست له‌نێوان عێراق و هه‌رێمى کوردستاندا بکرێت، ئه‌مه کۆمه‌ڵێک هاوکێشه ده‌گۆڕێت. هه‌ریه‌ک له‌حکومه‌تى فه‌ڕه‌نسى و ئه‌مریکى ئاگادارى پارتییان کردووه‌ته‌وه کهکۆتایى به‌جوڵاندنى هێز بهێنێت بۆ ئه‌و ناوچانه، که مه‌به‌ست لێى پارێزگارى کردنه له‌و چاڵه نه‌وتیانه‌ى له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه، به‌پێى ئامارێک سه‌دان بیره نه‌وت لهکهندێناوه هه‌یه تاده‌گه‌یته گوێر، بۆیه پارتى هێزێکى زۆرى بۆ هێناوه‌و جێگیرى کردوون. هاوڵاتى: ئه‌وه‌نده‌ى ئاگاداربن پارتى چه‌ند هه‌زار هێزى بۆ ئه‌و ناوچانه جوڵاندووه کهباستکرد؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: ژماره‌یان نازانین، هێزێکى کاریگه‌رى خۆیان هه‌یه به‌تایبه‌تى له‌مه‌خمور و که‌ندێناوه‌و گوێر له‌نزیک کارگه‌ى چیمه‌نتۆ، له‌وێدا سه‌نگه‌ریان لێداوه‌و به‌شۆفڵ حه‌فریان لێداوه به‌رانبه‌ر خه‌نده‌قه‌کانى سوپاى عێراق، ئه‌و هێزه‌ى هاتوونه‌ته ناوچه‌که هێزێکى پڕ چه‌کترن به‌راورد به‌و هێزه‌ى پێشتر به‌هێزى میحوه‌رى مه‌خمور ناسێندرابوون. هاوڵاتى: وه‌ک باستکرد پارتى هێزى هێناوه‌ته قه‌زاى مهخمورو ده‌وروبه‌رى، به‌ڵام هێنانى هێزى رۆژ که سه‌ر به(ئه‌نه‌که‌سه)ن کهحزبێکى رۆژئاواى کوردستانه‌و هێزى رۆژهه‌ڵاتى (حوسێن یه‌زدان په‌نا) بۆچى؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: ئه‌و هێزانه‌ى که لهشهنگالن خه‌ڵکى شه‌نگالن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ڕووى فکرییه‌وه نزیکن له‌په‌که‌که پارتی پێی وایە نابێت بمێننه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى تورکیا لێیان زوویر ده‌بێت، به‌ڵام له‌ولاوه پارتى هاتووه هێزى رۆژ له‌به‌رانبه‌ر سوپاى نیشتمانى عێراقى داده‌نێت که چه‌ند وه‌زیرێک و جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌رۆک کۆمار کوردن، په‌که‌که چۆن مافى نییه وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن له‌و ناوچانه بن، به‌هه‌مان شێوه هێزه‌کانى رۆژى ئه‌نه‌که‌سه‌ى رۆژئاواى کوردستان و هێزى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان (حه‌سه‌ن یه‌زدان په‌نا) مافى ئه‌وه‌یان نییه لەمەخمور بمێننه‌وه که‌خه‌ڵکى ناوچه‌که نین. هاوڵاتى: هۆکار چییه پارتى بۆ شه‌نگال هێزی نه‌جوڵاندووه؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: له‌ناوچه‌کانى زومارو شه‌نگال نه‌وت هه‌یه، عه‌ین زاله یەکێکە لەکێڵگە گەورە نەوتییەکان، بەڵام پارتی هێزى بۆ نه‌بردووه، شه‌نگال شوێنێکى ستراتیژه بۆ دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر شکۆى هه‌ولێرى پایته‌خت، قه‌زاى شه‌نگال که‌پێنج بۆ شه‌ش ناحییه‌ى له‌سه‌ره هێزى لێ نییه. » پارتى رێککه‌وتنى کردووه قایمقامێک و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییەیهک وه‌ربگرێت و خاکى شه‌نگال ته‌سلیمى به‌غدا بکات، یه‌کێتى هاوڕانییه له‌گه‌ڵ پارتى و هاوڕاش نابێت» هاوڵاتى: پێتانوایه پارتى بۆ رێککه‌وتنى له‌سه‌ر شه‌نگال کردووه له‌گه‌ڵ به‌غداد، به‌ڵام بۆ مهخمورو ئه‌و ناوچانه نه‌یکردووه؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: دواى هه‌وڵه‌کانى پارتى له‌مه‌ڕ ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا کردوویه‌تى له‌سه‌ر شه‌نگال، له‌مه‌خمور نایکات له‌شه‌نگال ده‌یکات، له‌که‌رکوک و نهینهواو دوزو خانه‌قین بۆ رێککه‌وتن ناکات کهههڕهشهى ته‌عریب و ته‌رهیب هه‌یه، به‌ڵام له‌و ناوچانه‌ى هێزى پارتى بۆ چووه ته‌عریب بوونى نیه، جوتیارانى کورد کێشه‌یان نییه، پارتى کوردستان به‌رگێکى له‌به‌رکردووه به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌و رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ عێراق کردووه له‌سه‌ر شه‌نگال، چونکه حکومه‌تى هه‌رێم دووره له‌وه‌و نه سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى و نه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌دوور بوون له‌و زانیارییانه‌و ئه‌و رێککه‌وتنه. رێککهوتنهکهى پارتى و به‌غدا هه‌راجکردنى شه‌نگاله که‌جارێکى دیکه به‌هێزى پێشمه‌رگه‌و ئاسایش ناتوانن ئه‌و ناوچانه بگرینه‌وه که‌پارتى له‌سه‌ر وه‌رگرتنى قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیەیهک رێککه‌وتنى کردووه، به‌ڵام جارێکى دیکه خاوه‌ندارێتى شه‌نگال که‌مادده‌ى (١٤٠) بهیهکجارهکى ناسنامهیهو مۆرکى کوردستانیه بوونى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ده‌یته‌وه به‌حکومه‌تى عێراقى. راسته خاڵى هاوبه‌ش له‌نێوان پارتى و حکومه‌تى تورکیا هه‌یه بۆ رێگیرکردن له هه‌ر جوڵه‌یه‌کى رۆژئاڤاى کوردستان یاخود ده‌ستبردنى ئه‌و هێزه‌ى که نزیکن له په‌که‌که‌و له‌شه‌نگال و خه‌ڵکى شه‌نگالن رۆژ به‌ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بن و ته‌واجودی پارتى دیموکراتى کوردستان لاوازتر ده‌کات، ئه‌مه به‌و ئاراسته‌یه. هاوڵاتى: به‌ڵام تائێستا ئه‌و رێککه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌کراوه؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: بۆیه جێبه‌جێ نه‌بووه ئه‌و رێککه‌وتنه ناکرێت به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌م بریاره بدرێت، کاتێک به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه ده‌توانیت ئه‌و بڕیاره بده‌یت که له‌هه‌موو شوێنێک؟؟؟؟؟؟؟؟ بکه‌یت، یان ناکرێت له‌پێناو چه‌ند هه‌زار ده‌نگێک هاتووى بچیت رێککه‌وتن له‌سه‌ر شه‌نگال بکه‌یت. پارتى بۆ خۆى هاتووه رێککه‌وتنى له‌سه‌ر شه‌نگال کردووه، به‌ڵام بهزهقهى چاوان دیاره رێگیرى کرد له‌سه‌ر دانانى پارێزگارێکى کورد بۆ که‌رکوک، ئه‌سڵه‌ن پشتگوێى خستووه، بۆیه پارتى دیموکراتى کوردستان ئه‌وه بزانێت کاتێک ئه‌وان رێگرى ده‌که‌ن له‌دانانى کوردێک بۆ پارێزگارى که‌رکوک که‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکه‌ى کۆبوونه‌وه نه‌کات و یه‌کێتییه‌ک نه‌بێته پارێزگارى که‌رکوک، ده‌بێت چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ش بکات یه‌کێتى رێگیرى ده‌کات له‌و رێککه‌وتنه‌ى که له‌سه‌ر شه‌نگال ئه‌نجامدراوه. هاوڵاتى: واتا یه‌کێتى به‌فه‌رمى پشتگیریى رێککه‌وتنى پارتى و به‌غدا ناکات له‌سه‌ر شه‌نگال؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: گومانى تێدا نییه یه‌کێتى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پشتگیریى ئه‌و رێککه‌وتنه ناکات، چونکه یه‌کێتى لاى وایه ره‌سه‌نایه‌تى و مۆرکى کوردبوونى کوردستانى شه‌نگاله، له‌م پرسه‌دا یه‌کێتى هاوڕاى پارتى نییه‌و هاوڕاشى نابێت، به‌له‌ده‌ستدانى ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان و بیده‌ینه حکومه‌تى عێراق بۆ وه‌رگرتنى دوو پۆستى ئیدارى. تادوایین سات یه‌کێتى له‌گه‌ڵ گفتوگۆکان ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر پارتى راستگۆ نه‌بوو له‌و به‌ڵێنه‌ى که به‌تایبه‌ت به‌یه‌کێتى و قوباد تاڵه‌بانى داویه‌تى کهچارهسهرکردنى کێشه‌ى موچه‌و بودجه‌یه، چونکه ناتوانین به‌رگه‌ى نه‌بوون و که‌مى موچه‌خۆران بکه‌ین، جه‌نابى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى به‌ڵێنیان داوه که‌موچه‌خۆران به‌ته‌نیا له‌پێناو ئێوه بڕیارى سه‌لیم ده‌ده‌ین، پارتى ئاگادارى هۆشدارییه‌که‌ى یه‌کێتیه له‌سه‌ر لامه‌رکه‌زیی و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن نه‌کرێت له‌به‌غدا پارتى له‌سه‌ر پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى رازیی ده‌بێت. هاوڵاتى: ئه‌م سیاسه‌ته‌ى پارتى که تاکلایه‌نه هێزى جوڵاندووه‌و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌کات له‌سه‌ر شه‌نگال، کاتى ئه‌وه نه‌هاتووه یه‌کێتى و گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه خۆیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: دروستبوونى ئه‌م ناکۆکییانه‌ى ئێستاى ناوماڵى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان یه‌کێکه له‌هۆکاره‌کان، په‌رته‌وازه‌ییه‌ک له‌ناو بزوتنه‌وه‌که‌دا هه‌یه‌و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى به‌هێز له‌به‌رچاوان ونکردووه، گۆڕان له‌به‌ر کێشه‌کانى ناوخۆى ئاگادارى له‌سیاسه‌تى ناوخۆى هه‌رێم نه‌ماوه، له‌به‌ر ئازاره‌کانى خۆیان ئاگایان له‌ئازاره‌کانى خه‌ڵک نه‌ماوه. ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به‌یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان، پرۆژه‌یه‌کى لامه‌رکه‌زى ته‌سلیمى حکومه‌تى هه‌رێم کردووه، ئاراسته‌یه‌ک هه‌یه‌و حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامده‌داته‌وه‌و پێموایه کۆمه‌ڵێک گۆڕانکارى ده‌کات، ناڵێم وه‌ک خۆى جێبه‌جێ ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به‌سیاسه‌تى یه‌کێتى گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه. خۆشتان ده‌زانن له‌دواى هاتنى سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا جۆو بایدن که رووى ره‌خنه‌ى له‌تورکیایه‌و نوێنه‌رى ئه‌مریکا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان داواى ده‌رکردنى هێزه‌کانى تورکیاى کرد له‌لیبیا، که‌ئه‌و هێزانه نابێت بمێننه‌وه له‌و وڵاته‌دا، ئه‌وه ئاراسته‌ى تورکیا کراوه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا هێزه‌کانى رۆژئاڤاى کوردستانى به(هاوپه‌یمانى ستراتیژى ئه‌مریکا) ناوبرد‌و فشاره‌کان له‌سه‌ر تورکیا زیادیان کردووه، واتا تورکیا له‌به‌رده‌م دووڕیانێکى زۆر سه‌ختدایه، به‌تایبه‌ت واژۆکردنى ئه‌و چه‌که روسیهى ئێس(٤٠٠) ئه‌مریکا فشارى له‌سه‌ر تورکیا زیاتر ده‌بێت، تورکیاش ناتوانێت له‌داڕمانى ئابوورى که تێیکه‌وتووه په‌ل بهاوێت، هه‌موو ئه‌م فشارانه‌ى سه‌ر تورکیا واده‌کات پارتى دیموکراتى کوردستانیش پاشه‌کشه بکات، بۆیه پێموایه پارتى به‌لامه‌رکه‌زییه‌ت رازى ده‌بێت، به‌ڵام بڕواناکه‌م وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت. هاوڵاتى: پێتانوایه یه‌کێتى هاوبه‌ش و شه‌ریکێکى راسته‌قینه‌یه له‌گه‌ڵ پارتى له‌حکومه‌تدا؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: که‌باسى شه‌راکه‌ت له‌نێوان یه‌کێتى و پارتى ده‌کرێت، له‌بنه‌مادا بوونى نییه، پارتى هه‌تا مه‌جالى هه‌بێت رێگا نادات تۆ شه‌ریکى بیت، بۆیه مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ناو هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان سێبه‌رى دروستکردووه، وه‌زیره‌که هى خۆى بێت یا هى حزبه‌کانى دیکه بێت، یه‌کێتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى هه‌بێت یا نا چییه، مونا قه‌هوه‌چى جێگرى دووه‌م هى پارتییه‌و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هى خۆیه‌تى، له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌کان (٥٠) زائیدن یه‌کى له‌ناو په‌رله‌مانیشدا هه‌یه، پارتى هیچ کات یه‌کێتى وه‌ک هاوبه‌ش قبوڵ نییه. هاوڵاتى: یه‌کێتى چ ئه‌ڵته‌رناتیڤێکى ده‌بێت ئه‌گه‌ر پارتى نه‌وتى ته‌سلیمى به‌غدا نه‌کرد؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ده‌یانه‌وێت ئیداره‌ى ئه‌م چوار ساڵه‌ى حوکمڕانى کابینه‌ى نۆیه‌م بده‌ن، نایانه‌وێت کێشه‌و تهقلیسى کۆمه‌ڵێک کێشه بکه‌ن، یه‌کێتى به‌بێ ههڵکرنى گڵۆپى ئه‌مریکى ناتوانێت پاشه‌کشه له‌کابینه‌ى نۆیه‌م بکات، سیاسه‌تى ئێستاى یه‌کێتى پشتگیرى دووئیداره‌یى ناکات، نه ده‌شتوانێت پاشه‌کشه له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم بکات، واى ده‌بینن سیاسه‌تى ئه‌مریکى فشاره‌کان زیاتر ده‌کات، چه‌ند فشار له‌تورکیا بکرێت له‌لایه‌ن ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریکا، ئه‌وه‌نده‌ش پارتى پاشه‌که‌شه ده‌کات. بهنزیکیم له‌سه‌رکردایه‌تى، ئه‌م مه‌فهومه زۆر زاڵه تادوایین سات یه‌کێتى له‌گه‌ڵ گفتوگۆکان ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر پارتى راستگۆ نه‌بوو له‌و به‌ڵێنه‌ى که به‌تایبه‌ت به‌یه‌کێتى و قوباد تاڵه‌بانى داویه‌تى کهچارهسهرکردنى کێشه‌ى موچه‌و بودجه‌یه، چونکه ناتوانین به‌رگه‌ى نه‌بوون و که‌مى موچه‌خۆران بکه‌ین، جه‌نابى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى به‌ڵێنیان داوه که‌موچه‌خۆران به‌ته‌نیا له‌پێناو ئێوه بڕیارى سه‌لیم ده‌ده‌ین، پارتى ئاگادارى هۆشدارییه‌که‌ى یه‌کێتیه له‌سه‌ر لامه‌رکه‌زیی و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن نه‌کرێت له‌به‌غدا پارتى له‌سه‌ر پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى رازیی ده‌بێت.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى هاوپه‌یمانى فراکسیۆنى هیوا دۆسییه‌کى گرنگ بۆ هاوڵاتى ئاشکرا ده‌کات که وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم پێشنیارێکى ئه‌وان و فراکسیۆنى یه‌کێتى ره‌تکردووه‌ته‌وه تایبه‌ت به ته‌سلیمکردنى نه‌وت. رێبوار که‌ریم مه‌حمود، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فراکسیۆنى هیوا له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد تا دوو شه‌ممه سه‌رجه‌م بڕگه‌و مادده‌کانى پرۆژه بودجه‌ى 2021 ته‌واو ده‌کرێت و ئاماده ده‌کرێت بۆ ده‌نگدان ته‌نها پرسى پشکى کورد نه‌بێت به هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه. ناوبراو وتیشى:" وه‌ک هاوپه‌یمانى فراکسیۆنى هیواو فراکسیۆنى یه‌کێتى داوامان له وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم کرد رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له 1ى 1ى 2021 ته‌سلیمى سۆمۆ بکه‌ن تا ببێته بناغه‌یه‌ک بۆ نیازپاکى و لایه‌نه‌کان متمانه به هه‌رێم بکه‌ن، به‌ڵام پێشنیاره‌که‌مان ره‌تکرایه‌وه". رێبوار که‌ریم ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ده‌کرێت له‌مانگى شوباتیشه‌وه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیم بکه‌ن، به‌ڵام وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم له گفتوگۆکانیاندا جه‌ختیان له‌وه کردووه‌ته‌وه که"ته‌نها داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیمى سۆمۆ ده‌که‌ین"، وتیشى:" ئه‌م بۆچونه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و پیشان نه‌دانى نیازپاکى واى له‌لایه‌نه شیعه‌کان کردووه که هیچ متمانه‌یه‌کیان به حکومه‌تى هه‌رێم نییه‌و ده‌ڵێن وه‌ک 2019 ده‌یه‌وێت به‌غدا "مه‌قاسه" بکات. مه‌به‌ست له "مه‌قاسه" ئه‌وه‌یه که به‌غدا وه‌ک ساڵى 2019 برى نه‌وتى هه‌رێم که ته‌سلیمى ناکات به پاره‌یه‌ک بخه‌مڵێندرێت و ببردرێت و ئه‌وى دیکه بۆ هه‌رێم ره‌وانه بکرێت، به‌ڵام وه‌ک ئه‌ندامه‌که‌ى هاوپه‌یمانى فراکسیۆنى هیوا ده‌ڵێت:" به‌غدا ئه‌مجاره ئه‌وه ناکات و ئاماده نین به‌بێ ناردنى نه‌وت پاره ره‌وانه بکه‌ن". رێبوار که‌ریم مه‌حمود ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه پابه‌ند بێت به ناوه‌رۆکى ره‌شنوسى پرۆژه بودجه‌ى 2021 وه که رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه زائیده‌ن نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان بداته عێراق و له‌به‌رانبه‌ردا له‌سه‌دا 12.67ى پشکى بودجه‌ى بۆ ره‌وانه بکرێت. ده‌رباره‌ى رۆڵى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق، رێبوار که‌ریم مه‌حمود وتى:" سه‌رۆک کۆمار ده‌یه‌وێت ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت و ئه‌وه‌ى له پرۆژه بودجه‌ى 2021 دا هاتووه وه‌ک خۆى تێبپه‌رێندرێت و هه‌ردوولا جێبه‌جێى بکه‌ن". ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که پێشنیاره‌کانى لایه‌نه شیعه‌کان بۆ ته‌سلیمکردنى دۆسیه‌ى نه‌وت یا ته‌سلیمکردنى 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌لایه‌ن هه‌رێمى کوردستانه‌وه ره‌تکراوه‌ته‌وه"ناگه‌نه رێککه‌وتن، چونکه حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه نه‌وت ته‌سلیم بکات، لایه‌نه شیعه‌کانیش هیچ متمانه‌یه‌کیان به حکومه‌تى هه‌رێم نه‌ماوه".
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) ڕایگه‌یاند:"ئێمه پێگه‌ى باشوور و پێشمه‌رگه‌مان قبوڵه و کێشه‌مان له‌گه‌ڵیدا نییه، داوا له پارتى ده‌که‌ین سیخوڕیى بۆ ده‌وڵه‌تى تورک نه‌کات". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى کانونى دووه‌مى 2021 جه‌میل بایک، هاوسه‌رۆکى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) له به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تى ته‌له‌فیزیۆنى ستێرک-دا، که بڕیاره ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بڵاوببێته‌وه، ڕایگه‌یاند”له‌سه‌ر ناوى بزووتنه‌وه‌که‌مان به‌ڵێن به گه‌لى کورد و گه‌لانى جیهان ده‌ده‌م، ئێمه پێگه‌ى باشوور و پێشمه‌رگه‌شمان قبوڵه و هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵیاندا نییه”. هه‌روه‌ها بایک راشیگه‌یاند:"داواش له په‌ده‌که ده‌که‌ین، که به‌ڵێن بدات سیخوڕیى بۆ ده‌وڵه‌تى تورک نه‌کات، به‌رگریى سه‌ربازیى له تورکیا نه‌کات، خزمه‌تى سیاسه‌تى قڕکرن نه‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه بدات، کێشه‌کانى دیکه ئاسان چاره‌سه‌ر ده‌بن”. هاوسه‌رۆکى که‌جه‌که، به پێویستى ده‌زانێت و داواده‌کات”گه‌له‌که‌مان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه هه‌ڵوه‌سته بکه‌ن”. هاوکات، بایک، جه‌ختیش ده‌کاته‌وه" که‌س ناتوانێت پێش به به‌رخۆدان و تێکۆشانى بزووتنه‌وه‌که‌مان بگرێت، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌دژى ڕاده‌ستبوون و خیانه‌ت سه‌رى هه‌ڵداوه، هه‌تا کۆتاییش له‌دژى ئه‌وه تێده‌کۆشێت”.
سازدانى: سەرچین ساڵح عه‌بدوڵاى کوێخا موباره‌ک ئه‌ندامى پێشووى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان و یه‌کێک له ناڕازییه‌کانى گۆڕان که به«خوار گرده‌گه« ناوده‌برێن ده‌ڵێت:» رێگاکه‌ى قادری حاجى عه‌لى ده‌گرین و جارێ نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى حزب دروستبکه‌ین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت هاوده‌نگییه‌ک هه‌بێت». عه‌بدوڵای کوێخا موباره‌ک، یه‌کێک لهناڕازییهکانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان که له‌ئێستادا په‌یوه‌ندى ئۆرگانى به‌بزوتنه‌وه‌که‌وه نه‌ماوه وه‌ک خۆى ده‌ڵێت له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه ده‌دات که ناڕازییهگانى گۆڕان و سه‌رجه‌م ناڕازى لایه‌نه‌کان و هاووڵاتیان کۆده‌که‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:»وه‌کو رێزێک بۆ هه‌وڵ و ماندوبوونهکانى خوالێخۆشبوو کاک قادر هه‌وڵمانداوه زیاتر یه‌کگرتوو بین و له‌یه‌که‌وه نزیک بینه‌وه که‌ته‌نها ئامانجمان ئه‌وه بوو ده‌نگى ئۆپۆزسیۆن له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات په‌رته‌وازه نه‌بێت، ئه‌وانه‌ى خۆیان بهناڕازى ده‌زانن ده‌نگیان بمێنێت به‌حوکمى ئه‌وه‌ى ده‌نگى حزبه سیاسییه‌کان لاوازبوبوو، نه‌یانده‌توانى رۆڵى ئۆپۆزسیۆن ببینن». عه‌بدوڵاى کوێخا موباره‌ک جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه که‌بڕوایان به‌کارى پێکه‌وه‌یى هه‌یه «ئه‌مڕۆ مۆدیلى ئه‌وه‌یه، ده‌بێت پرۆژه‌که زه‌مانه‌تى ههیکهلییهکهى کرابێت بۆ ئه‌وه‌ى تووشى تێکشکان نه‌بێت، ئێمه حه‌زمان له‌شتێکى وایه‌و جارێ کات ماوه«. هاوڵاتى: هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى ئۆرگانیت به‌بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه ماوه؟ عه‌بدوڵاى کوێخا موباره‌ک: نه‌خێر، ده‌ستم له‌کارکێشاوه‌ته‌وه‌و هیچ نه‌وعه په‌یوه‌ندییه‌کم له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا نه‌ماوه. هاوڵاتى: هیچ هه‌وڵێکیان له‌گه‌ڵدا نه‌داوى له‌و بڕیاره په‌شیمانت بکه‌نه‌وه؟ عه‌بدوڵاى کوێخا موباره‌ک: له‌سه‌ر ئاستى شه‌خسیی هه‌وڵیانداوه، به‌ڵام په‌شیمان نه‌بوومه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ک حزب و سه‌رکردایه‌تى حزب ئه‌وه‌نده بێزارن خواخوایانه ئه‌وانه‌یشى ماون بڕۆن. هاوڵاتى: ئێستا خه‌ریکى چیت و به‌چییه‌وه سه‌رقاڵی؟ عه‌بدوڵاى کوێخا موباره‌ک: ئێستا خه‌ریکى که‌سابه‌تى ماڵى خۆمم و له‌گه‌ڵیشیدا خه‌ریکى شتێکین جارێ ئاشکراى ناکه‌ین. هاوڵاتى: پێشتر قادرى حاجى عه‌لى سه‌رکرده‌ى کۆچکردوو خه‌ریکى پرۆژه‌یه‌کى سیاسى بوو، ئێوه‌یش له‌نزیکى ئه‌و بوون؟ عه‌بدوڵاى کوێخا موباره‌ک: ئه‌وکاته له‌نزیکى قادر حاجى عه‌لى بووم، ئێستاش له‌دواى ئه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین رێگاکه‌ى ئه‌و بگرین. هاوڵاتى: ئه‌و که‌سانه‌ى له‌سه‌رده‌مى ئه‌ودا به‌یه‌که‌وه‌بوون هه‌وڵتانداوه به‌یه‌که‌وه بمێننه‌وه؟ عه‌بدوڵاى کوێخا موباره‌ک: وه‌کو رێزێک بۆ هه‌وڵ و ماندوبوونهکانى خوالێخۆشبوو کاک قادر هه‌وڵمانداوه زیاتر یه‌کگرتوو بین و له‌یه‌که‌وه نزیک بینه‌وه. هاوڵاتى: ئامانجتان چیتان بوو لهنزیکبونهوهتان له‌یه‌کتری؟ عه‌بدوڵاى کوێخا موباره‌ک: ته‌نها ئامانجمان ئه‌وه بوو ده‌نگى ئۆپۆزسیۆن له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات په‌رته‌وازه نه‌بێت، ئه‌وانه‌ى خۆیان بهناڕازى ده‌زانن ده‌نگیان بمێنێت به‌حوکمى ئه‌وه‌ى ده‌نگى حزبه سیاسییه‌کان لاوازبوبوو، نه‌یانده‌توانى رۆڵى ئۆپۆزسیۆن ببینن. هاوڵاتى: ده‌نگ و رۆڵى ئۆپۆزسیۆن بهکورسى په‌رله‌مانى و پرۆژه ده‌کرێت، ئایا ئێوه هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ن؟ عه‌بدوڵاى کوێخا موباره‌ک:مه‌رج نیه بهکورسى و پرۆژه بێت، ده‌توانین یه‌کده‌نگییه‌ک هه‌بێت، ئه‌وه‌ى خۆى بهمهغدورو ناڕازى ده‌زانێت ده‌توانێت یه‌کده‌نگییه‌ک هه‌بێت بۆ یه‌کخستنى شه‌قام و به‌رگریکردن له‌مافى خه‌ڵک و ئاماده‌بێت بۆ هه‌موو شتێک. هاوڵاتى: له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌نگێکى ناڕازیى هه‌یه، په‌یوه‌ندیتان به‌یه‌که‌وه هه‌یه؟ عه‌بدوڵاى کوێخا موباره‌ک: به‌ڵێ، له‌دهۆکه‌وه پهیوهنییهک هه‌یه، ناڵێم یه‌کگرتنى سه‌رتاسه‌رى، به‌ڵام په‌یوه‌ندى هه‌یه‌و له‌هه‌وڵداین. هاوڵاتى: به‌نیازى چین؟ عه‌بدوڵاى کوێخا موباره‌ک: جارێ نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى حزب دروستبکه‌ین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت هاوده‌نگییه‌ک هه‌بێت، بۆ نموونه وه‌ک رێکخراوێکى ئه‌و وڵاتانه که‌ده‌یانه‌وێت بڕیار به‌ده‌سه‌ڵات بگۆڕن له‌سه‌ر مافى خه‌ڵک. هاوڵاتى: گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى که‌به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بکه‌ن؟ عه‌بدوڵاى کوێخا موباره‌ک: هه‌ندێک شت هه‌یه پێویست ناکات بیخه‌ینه راگه‌یاندنه‌وه، به‌ڵام ئێمه له‌هه‌وڵى خۆمان به‌رده‌وامین و دانه‌نیشتووین، جارێ حه‌زمان له‌ڕاگه‌یاندن نییه. هاوڵاتى: بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق به‌شداریى ده‌که‌ن؟ عه‌بدوڵاى کوێخا موباره‌ک: جارێ نازانین. هاوڵاتى: ئه‌و پرۆژهیەى به‌نیازن رایبگه‌یه‌نن خه‌ڵکى ناڕازى حزبه‌کانى تێدایه دواى راگه‌یاندنى پرۆژه‌که بێنه ناوتانه‌وه؟ عه‌بدوڵاى کوێخا موباره‌ک: ئێمه ئه‌و خه‌ڵکانه‌مان ناوێت که لهحزبێکن و حزبه‌که خاوه‌نى شه‌خسیى هه‌یه، ئێمه بڕوامان بهئیشى ده‌سته‌جه‌معى هه‌یه، ئه‌مڕۆ مۆدیلى ئه‌وه‌یه، ده‌بێت پرۆژه‌که زه‌مانه‌تى ههیکهلییهکهى کرابێت بۆ ئه‌وه‌ى تووشى تێکشکان نه‌بێت، ئێمه حه‌زمان له‌شتێکى وایه‌و جارێ کات ماوه. هاوڵاتى: ئێوه ته‌نها ناڕازییه‌کانى گۆڕانن یان خه‌ڵکى تریش له‌گه‌ڵتاندایه؟ عه‌بدوڵاى کوێخا موباره‌ک: نا ئێمه ته‌نها لهناڕزاییهکانى گۆڕان پێکنههاتووین، به‌ڵکو هه‌موو ناڕازییه‌کانى کوردستانین. هاوڵاتى: ئێوه به‌شداریى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌که‌ن، پێتوایه چه‌ند کورسى بێنن؟ عه‌بدوڵاى کوێخا موباره‌ک: ئێمه هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بڕیاره، به‌ڵام له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌داین ده‌نگه په‌رته‌وازه‌کان یه‌کبخه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان نه‌توانن سودى لێببینن، چونکه سیستمى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره جیاوازه‌و فرهبازنهیه، پێشتر کاندیدى زۆر‌و بۆریان هه‌بوو حزبه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى لیسته‌که ده‌نگ زیاد بێنێت، به‌ڵام ئه‌مجاره ده‌بێت کاندیدى که‌م و پوختیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانیان په‌رته‌وازه نه‌بێت و کاندیده‌کانیان ده‌ربچن، ئێمه‌یش ده‌مانه‌وێت کاندیده‌کانى به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات که‌م و پوخت بێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانیان پهتهوازه نه‌بێت. هاوڵاتى: پێتوایه ئه‌مجاره بتوانن یارییه‌که له‌حزبه‌کانى ده‌سه‌ڵات ببه‌نه‌وه؟ عه‌بدوڵاى کوێخا موباره‌ک: به‌ڵێ زۆر ئاسانه، ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌وڵبده‌ین خه‌ڵک تێبگات بهمشێوهیەى روونم کرده‌وه، خه‌ڵک ئه‌مڕۆ بێزاره له‌م جۆره حزبایه‌تییه، ئه‌وانه‌شى لهحزبهکاندان له‌ناخه‌وه بێزاربوون له‌و خزبانهى بڕیار‌و پاره‌ى هه‌موو شتێکى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى خێزانێکدایه، خه‌ڵک له‌مه بێزاربووه، ئێستا خه‌ڵک حه‌زده‌کات به‌ره‌یه‌کى یه‌کگرتووى هه‌مه‌ڕه‌نگ هه‌بێت، ئه‌مه‌ش قورسه‌و ده‌بێت ئیشیى بۆ بکرێت، به‌ڵام هیچ شتێک مه‌حاڵ نییه.
سازدانى: سه‌رچین ساڵح سه‌رۆکى ئینستیتیۆتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان ئاماژه به‌خراپى ئه‌داى کارى په‌رله‌مانى کوردستان و په‌رله‌مانتاران ده‌کات و ده‌ڵێت:» ئه‌ندامى په‌رله‌مان هه‌یه نه‌یزانیوه پرسیار بکات، پرسیارى بۆ وه‌زیرى گشتوکاڵ ناردووه کهفڵانه گه‌ڕه‌ک بۆ ئاوى نییه، له‌کاتێکدا ئه‌وه ئیشى وه‌زیرى شاره‌وانییه نه‌ک وه‌زیرى کشتوکاڵ«. سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆکى ئینستیتیۆتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ باس له‌وه ده‌کات، ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان خراپترین و لاوازترین خولى په‌رله‌مانه‌و ئه‌و یاسایانه‌ى په‌رله‌مان ده‌ریکردوون کێشه‌ى گه‌وره‌ى تێدایه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:» خراپى ئه‌داى په‌رله‌مان وایکردووه حکومه‌ت به‌چاوێکى تر سه‌یرى په‌رله‌مان بکات، له‌برى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان حکومه‌ت ئاراسته بکات، حکومه‌ت په‌رله‌مان ئاراسته‌ده‌کات». هاوڵاتى : چه‌ند ساڵه وه‌ک ئینستیتیۆتى په‌ى چاودێرى په‌رله‌مان و کاره‌کانى په‌رله‌مانتاران ده‌که‌ن؟ د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان: زیاتر له‌حه‌وت ساڵه رێکخراوه‌که‌مان دامه‌زراوه، به‌پێى په‌یڕه‌و چاودێرى چه‌ند شوێنێک ده‌که‌ین، یه‌کێک له‌و شوێنانه په‌رله‌مانى کوردستانه، یه‌کێکى تریان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یه، ئه‌ویتریان وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵایه، له‌سه‌ر ئه‌م سێ شوێنه به‌رده‌وام چاودێریمان کردووه‌و راپۆرتى وردمان هه‌بووه، چه‌ندین وۆرکشۆپ و کۆنفرانسیشمان هه‌بووه، جگه‌له‌وه‌ش چاودێریى ههڵبژاردنهکانیشمان کردووه‌و چه‌ندین راپۆرتمان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌بووه، پرۆژه‌یه‌کى تریشمان هه‌یه کهچاودێریى ده‌سته سه‌ربه‌خۆکان ده‌که‌ین، له‌ئێستادا راپۆرتێکمان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستانه ئاماده‌یه‌و (25)ی ئه‌م مانگه بڵاوى ده‌که‌ینه‌وه. هاوڵاتى : زۆرجار ده‌وترێت ئه‌وه‌ى رووده‌دات حکومه‌ت لێى به‌رپرسه به‌ڵام ئێوه چاودێرى په‌رله‌مان ده‌که‌ن، ئه‌مه بۆ؟ د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان: ئێمه سروشتى ئیشه‌که‌مان وایه، ئه‌مه وه‌ک به‌شێک له‌پرۆژه‌ى رێکخراوه‌که‌مان کهچاودێریى په‌رله‌مانمان کردووه، ئه‌وه‌ى رووده‌دات کۆى داموده‌زگاکان و ده‌سه‌ڵاته‌کان و حزبه‌کان به‌رپرسن، به‌ڵام له‌وڵاتێکى به‌دامه‌زراوه‌ى مه‌ده‌نیدا ئه‌گه‌ر بێت‌و ئیشوکاره‌کان رێچکه‌ى خۆى بگرێت بێگومان به‌وه ده‌بێت کهپهرلهمانێکى باش هه‌بێت، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان به‌پێى پرنسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بجوڵێته‌وه ئه‌وکاته حکومه‌تیش حکومه‌تێکى باش ده‌بێت، به‌داخه‌وه لێره په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه به‌و ئه‌رکه هه‌ڵسێت، بۆیه چاودێریمان له‌سه‌ر په‌رله‌مانه. هاوڵاتى : ئایا په‌رله‌مانى کوردستان هاوکارى و کارئاسانیتان بۆ ده‌کات یان رێگرى لهتیمهکانتان ده‌که‌ن بۆ چاودێریکردنى کاره‌کانیان؟ د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان: حه‌وت ساڵه چاودێریى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌که‌ین، له‌خولى چواره‌مى په‌رله‌ماندا سه‌ره‌تا رێگریمان لێکراو دواتر رێگه‌مان پێدرا، دواى ئه‌وه‌ى راپۆرتێکمان له‌سه‌ر رێگریکردن له د.یوسف محه‌مه‌د بڵاوکرده‌وه له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانه‌وه رێگریمان لێ‌کرا، له‌م خوله‌دا دیسان رێگریمان لێده‌کرێت رێگه‌نادرێت تیمه‌کانمان بچنه نێو په‌رله‌مانه‌وه، له‌کاتێکدا به‌پێى یاساى ژماره یه‌کى ساڵى 2011 فه‌رمانگه‌ى رێکخراوه‌کان ئێمه رێکخراوێکى مۆڵه‌ت پێدراوین و پێویسته رێگه‌مان پێبدرێت، به‌پێى یاساى مافى به‌ده‌ستهێنانى زانیارى پێویسته زانیاریمان پێبدرێت، به‌پێى بڕیارى ژماره 5ى ساڵى 2013ى په‌یماننامه‌ى کارى هاوبه‌شى رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و داموده‌زگا گشتییه‌کان پێویسته رێگه‌مان پێبدرێت، به‌ڵام ئه‌م یاسا‌و بڕیارانه پێشێلکراون و هیچ داتایه‌کمان پێناده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى په‌رله‌مان نایه‌وێت ئه‌م راستییانه بۆ خه‌ڵک ئاشکرا بکرێت، له‌کاتێکدا ئامانجى ئێمه بوونى په‌رله‌مانێکى کارایه، به‌ڵام رێگه‌نادرێت راپۆرته‌کانمان بچێته نێو په‌رله‌مان. هاوڵاتى : واته په‌رله‌مان رێگه‌نادات چاودێرییان بکه‌ن؟ د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان: به‌فه‌رمى پێیان وتووین، نووسراویش هه‌یه که‌ده‌ڵێت، ئێمه به‌رزترین ده‌زگاین و هیچ که‌سێک بۆى نییه چاودێرییمان بکات. هاوڵاتى : ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان به‌راورد بهخولهکانى تر چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان: به‌داخه‌وه ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان به‌راورد بهخولهکانى تر لاوازترین خوله، له‌ڕووى ئه‌وه‌ى که‌مترین کۆبوونه‌وه‌ى کردووه‌و که‌مترین یاساى ده‌رکردووه، کوالێتى یاساکانى خراپه‌و پڕ که‌موکوڕیین، هیچ چاودێرییه‌کى حکومه‌ت و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌کى نه‌کردووه، له‌کاتێکدا ئه‌و هه‌موو گیروگرفته هه‌یه، په‌رله‌مان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستى بۆ بودجه نه‌بردوه‌و داواى له‌حکومه‌ت نه‌کردووه، نه‌ک داواى پرۆژه بودجه‌ى نه‌کردووه، به‌ڵکو داواى ژمێره‌ى کۆتایى نه‌کردووه تابزانێت داهات چۆن خه‌رجکراوه. مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دواده‌که‌وێت و ده‌بڕێت به‌نایاسایى، نه‌یتوانیوه لێپێچینه‌وه بکات، ئه‌و هه‌موو گرفته‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه هیچ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کى نه‌بووه، به‌پێى یاسا په‌رله‌مان ده‌بێت حکومه‌ت ئاراسته‌بکات و لێی بپرسێته‌وه‌و چاودێربێت به‌سه‌ریه‌وه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه حکومه‌ت په‌رله‌مان ئاراسته ده‌کات. هاوڵاتى : هۆکارى لاوازیى په‌رله‌مان ئه‌ندامانى په‌رله‌مانن یادهستهى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان؟ د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان: هۆکارى سه‌ره‌کى حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانن نایانه‌وێت په‌رله‌مانێکى به‌ده‌سه‌ڵات هه‌بێت، بۆیه که‌سانى لاواز ده‌نێرنه په‌رله‌مان، که‌سانى لاوازیش لهسهرۆکاتى په‌رله‌مان داده‌نێن و ئه‌وانیش ناتوانن به‌بێ حزبه‌کانیان په‌نجه به‌ئاودا بکه‌ن، ئه‌مه شۆڕبووه‌ته‌وه بۆ ئه‌ندامانیش، به‌داخه‌وه ئه‌ندامانى په‌رله‌مان زۆرینه‌یان ئه‌وه‌نده‌ى وه‌ک رۆژنامه‌نووسێک ئیش ده‌که‌ن وه‌ک په‌رله‌مانتار ئیش ناکه‌ن. هاوڵاتى : ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ى ئه‌رکى خۆیان وه‌ک په‌رله‌مانتار جێبه‌جێ ناکه‌ن ژماره‌که‌یان زۆره له‌وانه‌ى کهچالاکن؟ د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان: له‌و (111) ئه‌ندام په‌رله‌مانه سێى لێده‌ربهێنیت که‌ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تین، له‌و (108) ئه‌ندامه‌ى تر‌ى ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى که به‌فعلى به‌ڕۆڵى خۆیان هه‌ڵساون له‌په‌نجه‌کانى ده‌ست تێناپه‌ڕن، ئه‌ندامى په‌رله‌مان پێویسته له‌کاتى کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌کان و له‌گفتوگۆى یاساکاندا به‌شداربێت که‌وه‌ک پێویست نه‌بوون. پێویستە کارابێت له نووسینه‌وه‌ى راپۆرت له‌سه‌ر پرۆژه یاساکان، له‌کاتێکدا زۆرترین راپۆرت نه‌نووسراوه که‌پێویست بووه بنووسرێت، ئاماده‌نه‌بوونیان زۆره به‌پێى داتاکانمان له‌کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌کان، پێویسته ئه‌ندامى په‌رله‌مان له‌دانیشتنه‌کاندا به‌پێى پسپۆڕى قسه بکات، به‌ڵام هه‌ندێکیان هیچ قسه ناکه‌ن، هه‌ندێکیان له‌هه‌موو شتێکدا قسه ده‌که‌ن، به‌هه‌ستکردن به‌به‌رپرسیارێتییه‌وه ده‌نگ بدات ئه‌مه‌شیان نه‌بووه، لهچاودێریکردندا وه‌ک پێویست نه‌بوون، له‌م خوله‌دا دووجار داواى پرساندنى حکومه‌ت کراوه ئه‌وانیش ئاماده‌نه‌بوون بچنه په‌رله‌مان، ئه‌ندامى په‌رله‌مان هه‌یه نه‌یزانیوه پرسیار بکات، بۆ نموونه یه‌کێک له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مان پرسیارێکى ناردووه بۆ وه‌زیرى کشتوکاڵ پرسیارى کردووه بۆچى فڵانه گه‌ڕه‌ک ئاوى خواردنه‌وه‌ى نیه، له‌کاتێکدا نه‌بوونى ئاو په‌یوه‌ندى به‌وه‌زیرى کشتوکاڵه‌وه نییه‌و په‌یوه‌ندى به‌وه‌زیرى شاره‌وانییه‌وه‌یه، ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وته‌ى په‌رله‌مان وایکردووه حکومه‌ت به‌چاوێکى تر سه‌یریان بکات. هاوڵاتى : زۆرجار گله‌یى له‌و یاسایانه ده‌کرێت که‌په‌رله‌مان ده‌ریده‌کات به‌وه‌ى که‌موکورتى یاسایى تێدایه ئایا وایه؟ د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان: به‌ڵێ وایه، هه‌ندێک یاسا وێنه کوردییه‌که‌ى له‌گه‌ڵ وێنه عهرەبییهکهى جیاوازه، هه‌ڵه‌ى زمانه‌وانى و رێنووس و چاپ له‌یاساکاندا هه‌یه، که‌نابێت شتى وا له‌یاسادا هه‌بێت، هەروەها له‌ڕووى مه‌وزوعییه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک ده‌رده‌کرێن هه‌ڵه لهناوهڕۆکیشیاندا هه‌یه، بۆیه هه‌ندێک له‌و یاسایانه یان ناچنه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه یان زوو ده‌بێت هه‌موار بکرێنه‌وه، بۆ نموونه له‌م خوله‌دا پێنج یاسا ده‌رکراوه، یه‌کێکیان یاساى چاکسازییه و چه‌ند خه‌له‌لێکى تێدایه، ئه‌وه یه‌کێکه له‌و هۆکارانه‌ى که تائێستا نه‌چووه‌ته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، لیژنه‌یه‌کیان پێکهێناوه پێش چوونه بوارى جێبه‌جێکردنییه‌وه پرۆژه‌ى هه‌موارى ئاماده ده‌که‌ن، یاساى به‌قاچاخبردنى نه‌وت و یاساى مادده هۆشبه‌ره‌کان له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمه‌وه راگیران و ئیمزا نه‌کران له‌واده‌ى یاسایى خۆى تێپه‌ڕى، ته‌نانه‌ت سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم لیژنه‌یه‌کیان هه‌بوو به‌یاساکه‌دا چوونه‌وه، که‌ئه‌مه نایاساییه نابێت لیژنه له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان بهیاساکاندا بچێته‌وه، پاش چه‌ندین مانگ به‌نایاسایى له‌سه‌ر سایتى په‌رله‌مان دایاننا، ئینجا یاساى چواره‌میان تاپۆکردنى زیاده‌ڕۆییه‌کانه ئه‌وه‌تا پێش چوونه بوارى جێبه‌جیکردنى خه‌ریکن هه‌موارى ده‌که‌نه‌وه، یاساى پێنجه‌م یاساى مافى نه‌خۆشه، من هیچ ناڵێم بچۆ سه‌یرى نه‌خۆشخانه‌کان بکه‌و بزانه نه‌خۆش چى مافێکى هه‌یه، بۆیه ئه‌مه حاڵى یاسا ده‌رکردنه له‌په‌رله‌مانى کوردستان. هاوڵاتى : له‌ساڵى رابردوودا به‌شداریى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌دانیشتنه‌کاندا چۆن بووه؟ د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان: له‌ساڵى رابردوودا دوو ئه‌ندامى په‌رله‌مان هیچ قسه‌یه‌کیان نه‌کردووه، چوار ئه‌ندامى په‌رله‌مان یه‌ک جار قسه‌یان کردووه و (10) ئه‌ندامى په‌رله‌مان دوو جار قسه‌یان کردووه، له‌خولى پایزه‌ى په‌رله‌ماندا چوار ئه‌ندامى په‌رله‌مان هچ قسه‌یه‌کیان نه‌کردووه، (14) په‌رله‌مانتار یه‌ک جار قسه‌یان کردووه، (15) ئه‌ندامى په‌رله‌مان دوو جار قسه‌یان کردووه، کاتێک سه‌رنجى دانیشتنه‌کان ده‌ده‌یت به‌ڕوونى دیاره به‌شداریى چه‌ندین ئه‌ندام له‌گفتوگۆکاندا ته‌نها له‌پێناو قسه‌کردندایه، نه‌ک زیاده‌یه‌ک بۆ گفتوگۆکان. هاوڵاتى : ئه‌رکه‌کانى خولى پایزه‌ى ساڵى یه‌که‌مى په‌رله‌مانى کوردستان له 141 خاڵ پێکهاتبوو، که له‌لایه‌ن سه‌رۆکى په‌رله‌مان و سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کانه‌وه دانرابوو، چه‌ندى لێ جێبه‌جێکرا؟ د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان: ئه‌رکه‌کانى خولى پاییزه‌ى ساڵى یه‌که‌مى په‌رله‌مانى کوردستان له (141) خاڵ پێکهاتبوو، که‌مترین خاڵیان لێ جێبه‌جێکرا، که‌گرنگترینیان (کاراکردنه‌وه‌ى لیژنه‌ى ده‌ستورو هێنانى بودجه‌ى 2020 بۆ په‌رله‌مان و گه‌ڕانه‌وه‌ى پاشه‌که‌وتى مووچه به‌یاساو فره‌کردنى سه‌رچاوه‌کانى داهات و دڵنیایى کۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستى و چاره‌نووسى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست و دامه‌زراندنى یه‌که‌مى زانکۆکان و یاساى خانه‌نشینى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ)یە، کهجێبهجێنهکراوه.
سازدانى: ماردین نوره‌دین وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌دات که به‌هۆى چاکسازیکردن له‌گرێبه‌سته‌کان و کڕینى پێداویستییه‌کاندا (250) ملیۆن دۆلاریان بۆ حکومه‌تى هه‌رێم گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌ڵێت:" کارکردن له‌دانانى پێوه‌رى زیره‌ک بۆ هاوبه‌شانى کاره‌با به‌رده‌وامه‌و تائێستا (410) هه‌زارمان به‌ستووه، دواى ته‌واوبوونى کاره‌کانى موەلیدە ئه‌هلییه‌کان به‌ته‌واوى پاشه‌کشه ده‌که‌ن و کهمدهبنهوهو هه‌نگاو به‌ره‌و کاره‌باى (24) کاتژمێرى ده‌نێین". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ته‌نها له‌ماوه‌ى مانگى رابردوودا (850) مێگاوات کاره‌بامان زیادکردووه‌و کۆى گشتیش سێ هه‌زار و (850) مێگاواتە". هاوڵاتى: پلانى وه‌زاره‌تى کاره‌با بۆ دواى سه‌رى ساڵى نوێ چییه؟ ئومێد ئه‌حمه‌د: به‌رنامه‌ى ئێمه نه‌ک ته‌نها بۆ دواى سه‌رى ساڵ، به‌ڵکو بۆ ته‌واوى کاته‌کان هه‌نگاونانه به‌ئاراسته‌ى جێبه‌جێکردن و ته‌واوکردنى پڕۆژه‌ى پێوه‌رى زیره‌ک، ته‌واوکارى ئه‌و وێستگانه‌ى کهتهواوبوون و نه‌به‌ستراونه‌ته‌وه بهشهبهکهى کاره‌باوه له‌ڕێگه‌ى هێڵه‌کانه‌وه ده‌یانبه‌ستینه‌وه به (ئۆڤه‌ر هێدو ئه‌نده‌رگراوند)ەوە، واتا هێڵى ئاسمانى و ژێر زه‌ویش، به‌به‌رده‌وامى به‌پێى ئه‌و پارهیەى له‌به‌رده‌ستدابێت راکێشانى ڤیدهرهکان و چاره‌سه‌رى گرفتى ئۆڤه‌ر لۆد‌و ئۆڤه‌ر لۆدى هێڵ و محاویله‌کان. هه‌روه‌ها بهههماههنگیى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان زیادکردنى به‌رهه‌مهێنانى غاز و غازى سروشتی و به‌رزکردنه‌وه‌ى وێستگه‌ى دهۆکى غازى به‌تایم لاین به‌بۆرى غازى هه‌ولێره‌وه کارى له‌سه‌رده‌کرێت. هاوڵاتى: له‌ئێستادا چه‌ند مێگاوات کاره‌با هه‌یه؟ ئومێد ئه‌حمه‌د: له‌ئێستادا تواناى به‌رهه‌مهێنان له‌هه‌رێمى کوردستان سێ هه‌زار و (850) مێگاواته، که (850) مێگاواتى ته‌نها له‌ماوه‌ى مانگى رابردوو زیادکراوه. هاوڵاتى: له‌ئێستادا پێوه‌رى زیره‌ک بۆ چه‌ند هاوبه‌شى کاره‌با جێبه‌جێکراوه؟ئایا کارى پێده‌کرێت؟ ئومێد ئه‌حمه‌د: (410) هه‌زار پێوه‌رى زیره‌کمان داناوه‌و به‌رده‌وامین له‌دانانى بۆ ته‌واوى هاوبه‌شانى کاره‌با له‌هه‌رێمى کوردستان و لهئایندهیهکى نزیکدا ده‌ستده‌که‌ین بهئاکتیڤ کردنی واتا کارپێکردنى. هاوڵاتى: چه‌ن مێگاوات کاره‌با گه‌ڕاوه‌ته‌وه که کاره‌باى (ته‌جاوز)تان بڕیوه؟ ئومێد ئه‌حمه‌د: به‌به‌رده‌وامى سه‌رپێچییه‌کى گه‌وره له‌سه‌ر سیستمى کاره‌با هه‌یه، به‌زمانه زانستییه‌که‌ى ونبونى وزه بهفیڕۆچوونێکى زۆر له‌کاره‌با هه‌یه، کهڕێژهکهى ده‌چێته نزیکه‌ى له‌سه‌دا 40% بۆ له‌سه‌دا 45% ، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌شێکى ته‌کنیکییه‌و سروشتییه، ئه‌وه‌ى که ناتهکنیکییهو ناسروشتییه سه‌رپێچى و زیاده‌ڕه‌وییه له‌سه‌ر تۆڕى کاره‌با له‌نێوان له‌سه‌دا 30% بۆ له‌سه‌دا 35%دایه. ئه‌مه ته‌نیا رێگاچاره‌ى کۆنتڕۆڵکردن و بنبڕکردنى کۆتاییهکهیهتى که‌بریتییه له‌جێبه‌جێکردنى پلانى ته‌واوى پڕۆژه‌ى زیره‌ک. هاوڵاتى: داهاتى وه‌زاره‌تى کاره‌با بۆ ساڵی 2020 چه‌نده بووه؟ ئومێد ئه‌حمه‌د: ئه‌م ژماره‌یه ره‌نگه بهدهقیقى لاى من نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه به‌ڕاستى له‌ماوه‌ى که‌ره‌نتین و تادهوام دهستىپێکردهوه به‌ڕاستى داهاتمان زۆر خراپبوو، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین ئێمه ئه‌و پارهیەى خه‌رجى ده‌که‌ین لهکارهبادا له‌سه‌دا 15% بۆ له‌سه‌دا 20% وه‌رناگرینه‌وه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌موو هاوبه‌شێک په‌یوه‌ست بکات، به‌ڵام هاوبه‌شانى کاره‌با په‌یوه‌ست نین به‌کۆمه‌ڵێک هۆکار، زۆرینه‌ى به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و دواکه‌وتنى موچه و ئه‌و گرفتانه‌ى که له‌هه‌رێم هه‌بووه. به‌شێکیشى هاووڵاتیان خۆیان په‌یوه‌ست ناکه‌ن به‌پێدانى پاره‌ى کاره‌با، به‌ڵام به‌شێوه گشتییه‌که‌ى ئه‌و پارهیەى که ئێمه خه‌رجمان کردووه له‌کڕین و دابه‌شکردنى وزه‌که له‌خه‌رجییه‌کان و چاکسازییه‌کان و له‌پڕۆژه‌کان، ده‌توانین بڵێین له‌سه‌دا 10%مان وهرنهگرتووەتهوه. هاوڵاتى: بۆ ساڵى داهاتوو چه‌ند وێستگه‌ى دیکه‌ى کاره‌با له‌هه‌رێمى کوردستان کارا ده‌کرێت؟ ئومێد ئه‌حمه‌د: ئه‌وه په‌یوه‌سته به‌دابینکردنى غازه‌وه، ئێمه یه‌که‌کانمان هه‌مووى ئاماده‌یه، ئه‌وه‌ى که ئاماده‌نییه سه‌رچاوه‌ى سووتهمهنیهکهیه، به‌ڵام بڕیاره تاکۆتایى 2021 بۆ 2022، (250) ملیۆن مه‌تر سێجا غازى سروشتى زیادبکرێت و له‌پلانماندایه ئه‌و تایم لاینهى دهۆک کۆنتڕۆڵ بکه‌ین. ئه‌وکاته به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌و (250) ملیۆن مه‌ترسێجا غازى سروشتییه ده‌توانین یه‌که‌کانمان کار پێبکه‌ین، که‌ده‌کاته نزیکه‌ى (10) یه‌که‌یه‌ک (نزیکه‌ى هه‌زار مێگاوات کاره‌با ده‌کات). هاوڵاتى: ئه‌و چاکسازییه‌ى له‌وه‌زاره‌تى کاره‌با ده‌کرێت به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا چه‌ند سوودى بۆ حکومه‌ت هه‌بووه؟ ئومێد ئه‌حمه‌د: ئێمه له‌ته‌واوى ئه‌و پڕۆژه چاکسازییانه‌ى کهکردوومانه له‌وه‌زاره‌تى کاره‌با له‌ڕووى که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کان و هه‌موارکردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌کان و گۆڕینى هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى که به‌گازوایل و سووته‌مه‌نى گرانبه‌ها بوون بهغازى سروشتى، ده‌توانین بڵێین له‌ساڵێکدا نزیکه‌ى (250) ملیۆن دۆلارمان بۆ حکومه‌تى هه‌رێم گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. هاوڵاتى: وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند مێگاوات کاره‌با ده‌دات بهموسڵ و که‌رکوک و ناوچه جێناکۆکه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم؟ ئومێد ئه‌حمه‌د: له‌پێشتردا هیچ مێگاواتێکى کاره‌با نه‌دراوه‌و ئێستاش هیچ مێگاواتێک ناده‌ین. هاوڵاتى: ئێران کاره‌با ده‌دات بهههرێمى کوردستان، بۆ نموونه کاره‌باى ناوچه سنوورییه‌کان؟ ئومێد ئه‌حمه‌د: له‌هیچ ده‌وڵه‌تێکى دراوسێوه ته‌نیا یه‌ک مێگاواتیش کاره‌با نایه‌ته هه‌رێمه‌وه تائه‌م ساته. هاوڵاتى: هاووڵاتیان ده‌پرسن موەلیدەى ئه‌هلى تا که‌ى ده‌مێنێت، به‌تایبه‌ت له‌ڕووى ژینگهییەوه کاریگه‌ریى خراپى له‌سه‌ر ته‌ندروستى هاووڵاتیان هه‌بووه؟ ئومێد ئه‌حمه‌د: ئه‌وکاته‌ى کاره‌با ده‌بێت به (24) کاتژمێر له‌هه‌رێمى کوردستاندا. هاوڵاتى: که‌ى ده‌بێته (24) کاتژمێر؟ ئومێد ئه‌حمه‌د: ئه‌وکاته ئه‌وه‌یه که‌ئێمه هه‌نگاوى بۆ ده‌نێین به‌پێى ئه‌و پلانانه‌ى که له‌سه‌ره‌تاوه باسمکرد. هاوڵاتى: پێوه‌رى زیره‌ک له‌ساڵى داهاتوو جێبه‌جێده‌کرێت تا کاره‌باى نیشتمانیى ببێته (24) کاتژمێر؟ ئومێد ئه‌حمه‌د: کۆتایی 2021 پڕۆژه‌ى پێوه‌رى زیره‌ک ته‌واوده‌بێت، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوون و ئاکتیڤکردن و کۆتایىهێنان به‌و پرسه ده‌توانین بڵێین بۆ ناوه‌ڕاستى 2022 که‌ئه‌م سیستمه هه‌مووى کاراو کاریگه‌ر ده‌بێت، ده‌توانین بڵێین ئیتر ورده ورده کاته‌کانى بوونى کاره‌با نزیکده‌بنه‌وه له‌ئامانجى خۆی، ورده ورده کارى موەلیدە ئه‌هلییه‌کانیش پاشه‌کشێ ده‌کات و که‌مده‌بێته‌وه. هاوڵاتى: له‌داهاتى کاره‌با، حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌دا چه‌ندى ده‌داته‌وه به‌وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کانى؟ ئومێد ئه‌حمه‌د: له‌سه‌دا 8%ى کۆى گشتى داهاتى وه‌زاره‌تى کاره‌با به‌فه‌رمانى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى دارایى بۆ وه‌زاره‌تى کاره‌بایه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر داهاتمان (100) ملیار دینار بێت، ئه‌وا هه‌شت ملیارى بۆ وه‌زاره‌ت ده‌بێت. هاوڵاتى: ئه‌و پارهیەى بۆتان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاکسازیى یا کاروبارى رۆژانه‌ى وه‌زاره‌ت به‌کاریده‌هێنن؟ ئومێد ئه‌حمه‌د: پڕۆژه‌کانى وه‌زاره‌تى کاره‌با گه‌وره‌و ستراتیژین، پڕۆژه‌ى ملیۆن دۆلارین، له‌به‌رئه‌وه ناتوانین کارى زۆر گه‌وره‌ى پێبکه‌ین، به‌ڵام چاکسازیى و ئیشوکارى ورده‌ى پێده‌که‌ین بۆ به‌ڕێکردنى کارى رۆژانه‌ى وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌کان. هاوڵاتى: لهبهڕێوبهرایهتییه گشتییه‌کانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تتان به‌گشتى داواى چه‌ند مهحاویلهى کاره‌با کراوه؟ ئومێد ئه‌حمه‌د: جاران گه‌نجینه‌کانمان بۆ هه‌ر بهڕێوبهرایهتییهکى دابه‌شکردن چه‌ندین محاویله هه‌بووه، جارى وا هه‌بووه چه‌ند سه‌د دانه‌یه‌ک محاویله هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا به‌هۆى قه‌یرانه‌وه نه‌توانراوه وه‌ک پێویست بکڕدرێت. بارودۆخى دارایى ئه‌وه‌نده سه‌خته له‌هه‌ندێک شوێن ره‌نگه پێت بڵێم ئه‌گه‌ر محاویله بسووتێ ناچارین چاکی بکه‌ینه‌وه لهوهرشهکاندا.
عه‌مار عه‌زیز، دهۆک ره‌وشێ قاسم، ژنێکی ئێزیدی له‌دایکبووی ساڵی 1887، له‌ئێستادا له‌که‌مپی که‌به‌رتووی سه‌ر به شاری دهۆک ژیان ده‌گوزه‌رێنێت، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نێکی زۆری کردووه به‌ڵام زۆریی ته‌مه‌ن کاری نه‌کردووه‌ته‌سه‌ر ئاستی یاده‌وه‌ری. ئه‌و چیرۆک و به‌سه‌رهاته‌کانی جه‌نگ، ئاواره‌یی ئه‌و شه‌ڕو هێرشانه‌ی به‌درێژایی مێژوو که کراونه‌ته‌سه‌ر ئێزدییه‌کانی له‌بیر ماوه، هه‌روه‌ها ماڵوێرانییه‌کانی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سه‌رده‌می پادشایه‌تی عیراق و کۆماری له‌بیر نه‌چووه‌ته‌وه. «بیرم دێت له‌شکری عوسمانییه‌کان به‌شیرو تیر هێرشیان کرده‌سه‌ر شەنگال و ژماره‌یه‌کی زۆر لهئێزدییهکانی کوشت، دوای ئه‌وه به‌چه‌ند ساڵێک عه‌ره‌به‌کان بههاوێشتنی چه‌ند تۆپێک هێرشیان کرده‌سه‌ر شەنگال، به‌ڵام به‌دروستی نازانم ئه‌و عه‌ره‌بانه خه‌ڵکی چ ناوچه‌یه‌ک بوون، ئه‌وکات ژماره‌یه‌ک له‌خه‌ڵکی شەنگال کوژران و ژماره‌یه‌کی زۆریش برینداربوون». «ناخۆشترین فه‌رمان که به‌چاوی خۆم بینیم هێرشی چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر شەنگال بوو. دواتر که‌ئاواره بووین بۆ پارێزگای دهۆک رۆژانی زۆر ناخۆش و تاریک بوون و هه‌رگیز ئه‌و رۆژانه له‌بیرناکه‌م». ئه‌م ژنه ئێزدییه هێشتا تاڵه‌کانی قژی به‌ڕه‌شی ماونه‌ته‌وه‌و تاڵی سپی تێنه‌که‌وتووه، ره‌وشێ وتی « خواردنه‌کانی ئێمه لهشەنگال هه‌موویان سروشتی بوون، له‌کاتی خۆی که لهشەنگال بووین (200) سه‌ر مه‌ڕمان هه‌بوو، شیر، ماست ، روونى مه‌ڕو که‌شکی کوردیمان ده‌فرۆشته بازرگانه‌کانی شاری حه‌له‌ب که له‌سوریاوه ده‌هاتنه شنگال، به‌وکاره زۆر زه‌نگین بووین و قازانجێکی زۆرمان ده‌کرد». «زۆر گۆشتی به‌رخ و مه‌ڕمان ده‌خوارد، ئێستاش زۆر حه‌زم لهگوشتی سورو ماسییه، به‌ڵام زۆر که‌م ده‌خۆم وه‌کۆ جاران نیه، چونکه ناتوانم بۆ خۆم بکڕم پاره‌م نیه، که‌سوکاره‌کانی منیش زۆرینه‌یان بارودوخیان خراپه، له‌وانه‌یه مانگی یه‌ک جار گوشت بخۆم». ره‌وشێ دوو جار هاوسه‌رگیری کردووه، جاری یه‌که‌م هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ پیاوێک کردووه به‌ناوی (حه‌مه‌د حه‌سه‌ن موراد) دوای چه‌ند ساڵێک کۆچی دوایی کردووه، دواتررهوشێ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ل فارس زاهر خه‌شمان ده‌کات ئه‌ویش دوای ماوەیه‌ک کۆچی دوایی ده‌کات، له‌هه‌ردووکیان (15) منداڵی هه‌بووه، (9) منداڵى کۆچی دواییان کردووه، ته‌نیا (6)یان له‌ژیاندا ماون،» ئێستا به‌ته‌نیا له‌ناو خێوەتێکدا ده‌ژێت و دراوسێکانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی که‌مپ خواردنی بۆ ئاماده ده‌که‌ن». ره‌وشێ پێش (30) ساڵ چاوێکی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی که‌وتنی ئاوی سپی بۆ ناو چاوی چه‌پی، به‌ده‌گمه‌ن ده‌چێته لای پزیشک و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆناش نه‌بووه «هیچ نه‌خۆشییه‌کی نیه‌و ته‌ندروستی زۆر باشه‌و زۆر سه‌ردانی پزیشک ناکات و ته‌نیا یه‌ک جار ماسکی به‌ستووه‌و لهکۆرۆناش ناترسێت». ره‌وشێ حه‌زی له‌جگه‌ره کێشانه‌و رۆژانه (10) تاوه‌کۆ (15) جگه‌ره ده‌کێشێت و له‌و باره‌یه‌وه وتی «ناتوانم جگه‌ره‌ی گران بکڕم چونکه پاره‌م نیەو ئه‌و پاکەتهی دهکیڕم به (500) دیناره‌و رۆژانه (10) تاوه‌کۆ (15) جگه‌ره ده‌کێشم، دۆکه‌ڵی جگه‌ره هه‌ڵناکێشم بۆیه هیچ کاریگه‌ری له‌من نه‌کردووه‌و ناتوانم وازی لێبێنم، چونکه دوستێکی نزیکه له‌من». ئه‌و ژنه ئێزیدییه ره‌خنه‌و گله‌یی هه‌بوو له‌حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌ر بڕینی موچه‌که‌ی خۆی و ده‌ڵێت «پێش هاتنی داعش مانگانه موچه‌م وه‌رده‌گرت که سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی بوو، به‌ڵام دوای هاتنی داعش و ئاواره‌بوونی ئێمه بۆ هه‌رێمی کوردستان موچه‌که‌م بڕاوه، ئێستاش به‌هاوکاری خێرخوازانی ناو که‌مپ و ده‌ره‌وه به‌شێک له‌پێداویستییه‌کانی خۆم به‌و پارانه ده‌کڕم». سه‌ربای ئه‌مه‌ش دوای (134) ساڵ ته‌مه‌ن، شێوازی نووستنی خۆی نه‌گۆڕیوه‌و ده‌ڵێت «من له‌کاتژمێر 9ی شه‌و ده‌خه‌وم و کاتژمێر (6 بۆ 7)ی به‌یانی له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستم، به‌ڕۆژ زۆر حه‌زم له‌خه‌وتن نییه کاتژمێرێک تا دوو کاتژمێردهخهوم». ره‌وشێ زۆر حه‌زی له‌خواردنی هەنارو هێلکه‌و رۆن و ماستی کوردییه‌و ده‌ڵێت «به‌هۆی خواردنه کوردییه‌کان و شتی سروشتی سوپاس بۆ خوا هێشتا ته‌ندروستیم باشه، ئه‌وه‌ش زیاتر بۆ خواردنه کوردییه‌کان ده‌گه‌ڕێنمه‌وه».
هاوڵاتى مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی ھەسەدە رایگەیاند، لەساڵی ٢٠٢١دا ئەگەر کەمیش بێت، دەرفەتی چارەسەریی سیاسی پێشدەکەوێت. راشیگەیاند نزیکەى (٣٠٠) شەهیدیان لەشەنگال داوە، بۆیە داهاتوی گەلی ئێزیدی پەیوەندیی بەئەوانیشەوە هەیە. راشیگەیاند لەبارەی شەنگالەوە گفتوگۆیان کردووە لەگەڵ عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەوتی بەشێوەیەک گەلی ئێزیدی مافی خۆبەڕێوەبەریان ھەبێت. مەزڵوم کۆبانی لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان پەکەکە و پارتییەوە وتی کەخوازیارن بەدیالۆگ کێشەکانیان چارەسەربکەن، چونکە ماوەی (20) ساڵە کێشەکانیان بەدیالۆگ چارەسەردەکەن. ھەروەھا وتی ئەگەر دۆخی شەڕ رووبدات زیان بەشۆڕشی رۆژئاوای کوردستان دەگەیەنێت. مەزڵوم عەبدی (کۆبانی) فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لەبارەی دۆخی سیاسی، پێشهاتەکان و چارەسەری دیموکراسی و هێرشەکانی تورکیا‌و مەترسی داعش و شەنگال راوبۆچوونی خۆی راگەیاند. هێرشەکانی سەر شەنگال مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، لەنێوان شەنگال و رۆژئاوادا پەیوەندییەکی تایبەت هەیە، وتی "لەنێوان ئێمەدا پەیوەندییەکی مێژوویی هەیە. لەفەرمانەکەى ساڵی ٢٠١٤داو کاتێک ئێمە رۆیشتین بۆ هاوکاریی گەلی ئێزدیمان، ئێمە لەوێ نزیکەى (٣٠٠) شەهیدمان دا. ئێمە رێڕەوێکی مرۆییمان کردەوەو گەلی ئێزدیمان گەیاندە ناوچەى ئارام. لەبەرئەوە داهاتووی گەلی ئێزیدی پەیوەندیی بەئێمەشەوە هەیە". وتیشی "ئێمە لەو بوارەدا بۆچوونی خۆمان بۆ لایەنەکانی تریش خستووەتەڕوو. ئەو بۆچوونەمان هەم لەگەڵ عێراق، هەمیش لەگەڵ هاوپەیمانیی نێونەتەوەییدا باسکردووەو ئێمە هەڵوێستی خۆمان خستووەتەڕوو ئەو هەڵوێستەشمان بەردەوام دەبێت". زیاتر وتی "ئێمە بەهەموو کەس و لایەنەکانمان وتووە، گەلی ئێزیدی تەنها نییەو ئێمە ئەوەشمان بۆ هەمووان سەلماند. راستە شەنگال بەشێکە لەعێراق، بەڵام پەیوەندیی بەئێمەشەوە هەیە. پێش هەموو شتێک خۆبەڕێوەبردن مافێکی بنەڕەتیی گەلی ئێزدییە، گەلی ئێزدی فەرمانی زۆری بەسەردا هاتووە. لەبەرئەوەش بڕوایان بەرامبەر بەدەرەوەو هێزەکانی دەرەوە شکاوە. بۆ ئەوەش باشترین کار ئەوەیە، کە لەشەنگال رێککەوتنێک، یان چارەسەرێک بکرێت، کەدەبێت ئیرادەی گەلی شەنگالی تیادا بەبنەما وەربگیرێت، چارەسەری تەنها بەو شێوەیە دەبێت. ئەوەى ئێمە هەڵوێستمان بۆی نیشانداوەو لەدژی وەستاوینەتەوە، ئەوەیە، کە ئیرادەو خواستی گەلی شەنگال لەو رێککەوتنەدا نییە". مەزڵوم عەبدی وتیشی "بێگومان کێشەکە بە رێککەوتن و لێکتێگەیشتن چارەسەر دەبێت، بەڵام دەبێت ورەو خواستی گەلی شەنگال بەبنەما بگیرێت، هێزی پاراستنیان هەیە، هێزی سیاسی‌یان هەیە، ساڵەهایە خەڵکی شەنگال دەپارێزن، لەبەرامبەر داعش شەڕیان کرد‌و شەهیدیان دا، لەبەرئەوە دەبێت بەفەرمی بناسرێن، دەبێت ببنە بەشێک لەو رێککەوتنە. دەبێت بەردەوام بن لەپاراستنی گەلی خۆیان، گەلی شەنگال پێویستیی بەوە هەیە. ئەگەر ئیدارەیەک دروست ببێت، دەبێت ئەوانەى کەتاوەکو ئێستا گەلی شەنگالیان پاراستووەو رێکیان خستوون لەو ئیدارەیەدا بن. لەدیاریکردنی قائیمقامی شەنگالیشدا دەبێت ئیرادەی گەلی شەنگال بەبنەما وەربگیرێت، ئێمە لەو بابەتەدا تاوەکو دواهەناسە پشتیوانی گەلی شەنگال دەبین، ئێمە بەبەردەوامی پشتیوانی لەیەبەشە و هێزەکانی تری بەرگری و پاراستن دەکەین". مەترسیی داعش عەبدی رایگەیاند، داعش هێشتا مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ناوچەکە و وتی، "لەهەلومەرج دەگەڕێت تاوەکو جارێکی‌تر وەک مەترسییەکی گەورە خۆی دەربخاتەوە، ئەگەر تێکۆشان لەدژی داعش لاواز ببێت، ئەوا جارێکی تر سەرهەڵدەداتەوە. بۆ نموونە داعش کێشەى خۆدابینکردنی نییەو لەهەندێک ناوچەى چۆڵەوانیی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا‌و عێراقدا کەمپیان هەیە. لەو شوێنانەدا چەتەکانیان پەروەردە دەکەن و هێرش دەکەنەسەر ناوچەکانی ئێمەو هاووڵاتییانی مەدەنی دەکوژن. بۆ ئەوەش مەترسییەکی گەورەیە. ئێمە هەموو کات بەهاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش دەڵێن، دەبێت لەم بوارەدا هەڵەو کەموکورتی روو نەدات، چونکە ئەگەر تێکۆشان لەبەرامبەر داعش لاواز ببێت، ئەوا مەترسیی گەورە بۆ سەر هەموو جیهان دروستدەبێت". دیالۆگ لەنێوان هێزە کوردییەکاندا عەبدی لەبارەى دیالۆگ لەنێوان هێزە کوردییەکاندا وتی، "دیالۆگ هێشتا بەردەوامیی هەیە، بەڵام ماوەیەکە ئارایەکمان داوە، شاندی ئەنەکەسە ماوەیەک بوو رۆیشتبوو بۆ دەرەوە، نوێنەرانی گارانتیی ئەمریکی، کە بەشداری ئەو چاوپێکەوتن و دانوستانانە دەبوون لێرە نەبوون، لەبەرئەوەش ئارایەک و پشوویەکمان بەچاوپێکەوتنەکاندا، هیوادارین کاتێک ئەو لایەنانە ئامادە بن دیسانەوە دیالۆگ دەستپێبکاتەوە. بەبڕوای من، هەندێک کاری باش کرا، لەسەر یەکێتیی کوردانی رۆژئاوا هەندێک کێشە هەبوون و کەمیش بێت چارەسەر کران. ئەوەى ئێمە لەو چاوپێکەوتنانەدا لێی تێگەیشتین، ئەوە بوو، ئەگەر کورد بیەوێت خۆی دەتوانێت لەناو خۆیدا کیشەکان چارەسەر بکات و یەکێتیی خۆی دروست بکات. هەندێک کێشە هەبوو، هەندێک بابەتی سیاسیی ناکۆک هەبوون، ئەو ناکۆکییانە تێپەڕێندران، ئێمە لەسەر هەڵسوکەوت لەگەڵ رژێمی سوریا‌و هەندێک هێزی دەرەوەی ناوچەکەش گەیشتینە بۆچوونێکی هاوبەش. لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی رۆژئاواش، ئێمە گەیشتینە رێککەوتن، هەرچەند هێشتا نەچووبێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام لەسەر ئەوەى ئەنەکەسە چۆن لەبەڕێوەبەریی خۆسەردا بێت، گەیشتینە بۆچوونێکی هاوبەش، بەبڕوای من، ئەو کێشانەى کەماون، کێشەى گەورە و بنەڕەتی نین، دەکرێت ئەوانەش لە رێگەى دیالۆگەوە چارەسەربکرێن. کاتێک هەردوو لایەن ئامادە بن، ئەوا دیالۆگەکان درێژەیان پێدەدرێت، دەبێت لە رۆژئاوا رێککەوتنێک دروست ببێت، چونکە یەکەمجارە لەسەر خاکی رۆژئاوا دیالۆگێکی بەو شێوەیە بەڕێوەدەچێت. ئەوانە لەچوارچێوەى دانوستانەکان لەقامیشلۆدا پێشدەکەون، بەبڕوای من، بۆ ئەوەى ئەو قۆناغە بەسەرکەوتن بگات، دەبێت هەموو کەس باشتر کاربکات". کۆبوونەوەی کەنەکە عەبدی لەبارەى هەوڵەکانی کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بۆ یەکێتیی کوردان وتی، "ئەو کۆبوونەوەیە، کە کەنەکە لەگەڵ یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستاندا ئەنجامیدا، منیش تیایدا بەشداربووم. کوردستان ئیدی کوردستانی (٢٠) ساڵ لەوەپێش نییە. پێش ساڵی ٢٠٠٠ شەڕ لەنێوان هێزە کوردییەکاندا رووی دەدا، هێزەکانی باشوور لەناو خۆیاندا شەڕیان دەکرد، لەنێوان پەکەکە و پارتیدا شەڕ روویدەدا، بەڵام ئیدی ئەو قۆناغەمان تێپەڕاندو بەجێمانهێشتوون، هێزەکان گۆڕان، رای گشتیی کورد دروستبووە، ئیدی ئێمە دۆستمان هەیە. لەبەر ئەوانەش ئەو هێزەى بیەوێت شەڕ هەڵگیرسێنێت، پشتیوان، یان کەس نادۆزێتەوە لایەنگریی لێ بکات، لەو ماوە کورتەدا کەئاڵۆزی تیایدا روویدا، تاکە کەسێک یان رێکخراو و حزبێکی کوردان نەیوت من لایەنگری شەڕم، بە پێچەوانەوە هەموان لەدژی شەڕ دەوەستانەوە. حزب وهێزەەکان لەدژی وەستانەوە. زۆرێک لەدۆستانی نێونەتەوەیی و ناوچەییمان بەعێراقیشەوە لە دژی ئەوە نیگەرانیی و مەترسیی خۆیان خستەڕوو، لەبەرئەوەش کەس پشتیوانی لەو شەڕە ناکات. پەکەکە و پارتی ماوەی 20 ساڵە کێشەکانیان بەدیالۆگ چارەسەر دەکەن لەبارەی کیشەکانی نیوان پارتی و پەکەکەوە مەزڵوم عەبدوی وتی "ئەو دۆخە زیان بەدەستکەوتەکانی کورد دەگەیەنێت، کام هێز بکەوێتە ناو شەڕێکی لەو شێوەیە، ئەوا گەلی کورد لێی نابورێت، ئێستا ئێمەش بۆ ئەوەى رێگری لەو شەڕە بکەین لەتێکۆشانداین. وەک هێزەکانی رۆژئاوا لەو رووەوە هەوڵ و هەڵوێستمان هەیە، بانگەوازی ئێمەش ئەوەیە، کەکێشەکان لە رێگەى دیالۆگەوە چارەسەربکرێن، چۆن پەکەکەو پارتی ماوەى (٢٠) ساڵە کێشەکانی خۆیان لە رێگەى دیالۆگەوە چارەسەردەکەن". وتیشی "دەبێت لەئێستاش بەدواوە هەروابێت، چونکە دۆخەکە هیچ نەگۆڕاوە، بەڵام ئەگەر لایەنێک بیەوێت شەڕ بکات، ئێمە وەکو هێزەکان رۆژئاوا لەبەرامبەریدات دەوەستینەوە، بەهیچ شێوەیەک ئەوە قبوڵ ناکەین. لەو رووەوە هەڵوێستمان زۆر روونە، ئێمە هەرگیز ئەوە قبوڵ ناکەین، کە لایەنێک دۆخی دیفاکتۆ بسەپێنێت، چونکە ئەو دۆخە زیانی گەورە لەشۆڕشی رۆژئاوا دەدات، کاریگەری لەسەر ئەو دەستکەوتانە دروستدەکات، کە (١٠) ساڵە بەخوێنی شەهیدان بەدەستهێنراون، بۆ نموونە ئێوە باسی دیالۆگتان لەنێوان کوردان‌دا کرد، ئەوەش کاریگەریی خۆی دەبێت، شوێنێک کە شەڕی تیادا بێت، چاوەڕێ ناکرێت دیالۆگ لەنێوان کوردان‌دا بەردەوامیی هەبێت، چونکە پەیوەندیی بەهەردوولایەنەوە هەیەو ئەوەش کاریگەریی خۆی هەیە، بۆ نموونە گەنجانی رۆژئاوا لەناو پەکەکەدان، باشە دەکرێت ئەوان بەو دۆخە کاریگەر نەبن، لەبەرئەوەش ئەوانەى خۆیان وەک هێزی نەتەوەیی پێناسە دەکەن دەبێت لەبەرامبەر شتێکی وەهاداو لەبەرامبەر شەڕێکی وەهادا بوەستنەوە، بەتایبەتی دەبێت لەبەرامبەر لایەنێکدا کەشەڕ دەسەپێنێت، بوەستنەوە و خاوەن هەڵوێستێکی روون بن". پەکەکە (٤) هەزار شەهیدی لەڕۆژئاوا داوە لەبەشێکی تری قسەکانیدا مەزڵوم عەبدی وتی "لەساڵێ ٢٠١٤دا لەدهۆک رێککەوتنێک ئیمزا کرا، لەوێدا بابەتێکی گرنگ هەبوو، تەڤدەم و ئەنەکەسە بۆ یەکێتیی نەتەوەیی رێککەوتنێکیان ئیمزا کرد، ئەو دوو لایەنە بۆ ئەوەى یارمەتیی رۆژئاوا بدەن، بانگەوازیان بۆ پەکەکەو هێزەکانی باشووری کوردستان هەبوو، ئەوە بڕیارێکی لەجێدا بوو، لەهەمان کاتدا هەڵوێستێکی سروشتی بوو. چونکە هێزەکانی تر دۆستی ئێمە نین، بڕیاری ئێمە، ئێمە خۆمان بۆ خۆمانین، ئێمە یەکین. هەر خۆی لەشەڕی کۆبانێ‌دا هێزەکانی کورد هاتن بۆ هاوکاریمان، لەهەمووانیش زیاتر هێزەکانی پەکەکە هاتن، هەزاران گەریلا لەوێدا شەهید بوون، ساڵەهای ساڵ شانبەشانی ئێمە شەڕیان کرد، (٤) هەزار شەهیدان داوەو تاوەکو دواهەناسەیان لەپاڵ ئێمەدا شەڕیان کرد، پێش داعش لەبەرامبەر بەرەی نووسرەو قاعیدە شەڕێکی گەورە هەبوو و ئەوان هاتن و خەڵکی رۆژئاوایان پاراست، ئێمە وەک خەڵکی رۆژئاوا‌و وەک هێزەکانی بەرگری و پاراستن، تەنها دەتوانین سوپاسی خۆمان پێشکەشی پەکەکەو هێزەکانی تر بکەین". هاوکاری نێوان هێزە کوردییەکان و بەڕێوەبردنی رۆژئاوای کوردستان دوو بابەتی جیاوازن سەبارەی بەھاوکاری نیوان ھێزە کودیەکان وتی "، ئەگەر سبەی لێرە شەڕێک رووبدات، ئەو هێزەى بیەوێت هێرش بکاتەسەرمان، ئێمە جارێکی‌تر داوای هاوکاری لەهێزە کوردییەکان دەکەین، ئەوەش کارێکی زۆر ئاساییەو زۆر سروشتییە، ئەوە بابەتێکی ترە، بەڵام بەڕێوەبردنی رۆژئاوای کوردستانیش بابەتێکی ترە، هەندێک کەس ئەو دوو بابەتەیان لێدەشوێت و تێکەڵ و پێکەڵی دەکەن، ئێمە وەک هێزەکانی رۆژئاوا دەمانەوێت لەگەڵ هێزەکانی تری کورددا پەیوەندیی خۆمان بەرەوپێش ببەین. چونکە ئێمە کوردین و هەمومان پێویستمان بەیەکترە، بەڵام خۆبەڕێوەبردنی رۆژئاوا بۆ خۆی بابەتێکی ترە، ئەوە کاری خەڵکی رۆژئاوا‌و بەڕێوەبەریی رۆژئاوایە. سنوورەکەى ئێمە سنوورێکی گەورەیە، سنوورێکی (٥) ئەوەندەی لوبنانە، ملیۆنەها مرۆڤ تیایدا دەژین. (٧) هەرێمی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر هەیە. نیوەی ئەو هەرێمانە گەلی عەرەب و گەلانی ترن، ئێمە بەڕێوەبەریمان هەیەو خۆیان بڕیاری خۆیان دەدەن، هاوکاریکردن و یارمەتیدان بابەتێکی ترە، بەڵام خۆبەڕێوەبردن بابەتێکی جیاوازە". وتیشی "ئێمە ئێستا لەهەوڵ و گەڕاندانین، کەچۆن بتوانین بەڕێوەبەریی خۆمان گەورە بکەین و بەرەوپێشی ببەین. ئێمە هەوڵدەدەین وەک بەڕێوەبەریی ببینە خاوەن بەرپرسیاریی گەورە. بۆیە ئەو دوو بابەتەى کەباسمان لەسەرکردن نابێت تێکەڵ بکرێن، ئێمە هاوکاری و پشتیوانی لەهێزە کوردییەکان وەردەگرین، بەڵام بەڕێوەبردنی رۆژئاوا بابەتێکی جیاوازە". خەبات و کارەکانی مەسەدە عەبدی لەبارەی خەباتی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) وتی، "ئەو کۆنگرەیە لەدوای ئامادەکارییەکی دوورودرێژ رێکخرا. مەسەدە ئامادەکاریی بۆ دەکرد. زۆر کەس و لایەنی جیاجیا بەشداری ئەو کۆنگرەیە بوون، بڕیاری گرنگی تیادا درا، بەڕێوەبەریی خۆسەر لەکاتی شەڕدا دامەزرابوو، زۆر بەئاسانی دانەمەزرابوو، لەهەلومەرجی زۆر دژوار‌دا دامەزرابوو. لەبەرئەوەش زۆر لایەنی کەموکوڕی هەیەو دەبێت کامڵ بکرێت، لەم کاتەدا هەندێک داوای گەلیش هەیە. بێگومان بەرێوەبەری کاری زۆر گرنگی کردووە، بەڵام هەندێک کەموکوڕیی جددیش هەیە، بەڵام دەبێت ئیدی ئێمە دەست بە قۆناغێکی نوێ بکەین، ئەو کێشانە، کەگەل چاەڕێن ئێمە چارەسەریان بکەین، دەبێت ئێمە بەخێرایی چارەسەریان بکەین. ئەو بڕیارانەی دراوان لە بنەڕەتدا بەرنامەى ساڵی ٢٠٢١ی ئێمەن. لەبەرئەوەش ئەو کێشانەى بوونە رۆژەڤی کۆنگرەکەو بڕیاریان لەسەردرا، دەبێت بۆ چارەسەرکردنیان کارێکی زۆر گەورە بکرێت". عەبدی لەکۆتایی وتەکانیدا باسی ئەوەیکرد، "ئێمە پێ دەنێینە ساڵێکی نوێ، بەڵام مەترسیی هەر بەردەوامی هەیە. دژومنەکانمان دەیانەوێت هێرشی نوێ ئەنجامبدەن، دەیانەوێت خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر پاکتاو بکەن، دەبێت گەلەکەمان خۆی بۆ بەرەنگاریی ئەو دۆخەش ئامادەبکات، ئێمە وەک هێزی پاراستن خۆمان ئامادە دەکەین، ئێمە ئامادەین، کە هەر هێرشێک رووبدات، تێکیبشکێنین و پووچی بکەینەوە". ھەروەھا وتی "دەبێت ساڵی نوێ بۆ رۆژئاوا ببێت بەساڵی هەڵمەتێکی نوێ، هیواو ئومێدمان لە گەلەکەمان ئەوەیە، کە خاوەنداری لەشۆڕش و دەستکەوتەکانی خۆیان بکەن، دەبێت زۆر باشتر بەشداری بەڕێوەبەریی خۆسەر ببن، دەبێت ئێمەش بڕوا‌و هیوامان بەداهاتووی خۆمان هەبێت، دەرفەتی ئێمە لەهی دوژمن زیاترە، بۆ ئەوەش دەبێت ئێمە بەورەو خرۆشانێکی گەورەوە تێ‌بکۆشین و دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەى خۆمان بپارێزین"
ئارا ئیبراهیم وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى ئاشکراکرد وه‌کو حکومه‌تى هه‌رێم "دڵنیایى" ده‌ده‌ن که پابه‌ندده‌بن به‌ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق. ئاماژەی بەوەشکرد به‌ڕێککه‌وتنى هه‌رێم و عێراق (30) رۆژ جارێک موچه دابه‌شده‌کرێت و "بووژانه‌وه‌یه‌کى دارایى و ئابوورى دێته‌کایه‌وه". دانا عه‌بدولکه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، وتى "به‌ڕه‌زامه‌ندى حکومه‌تى هه‌رێم پێشنیاز دراوه‌ته حکومه‌تى عێراق و ئه‌گه‌ر له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021دا جێگیر بکرێت، وه‌ک حکومه‌تى هه‌رێم دڵنیایى ده‌ده‌ین که به‌ته‌واوى پێوه‌ى پابه‌ند ده‌بین". وتیشى "ئه‌سڵه‌ن ئێمه وه‌ک حکومه‌تى هه‌رێم ترسمان هه‌یه حکومه‌تى عێراق پێوه‌ى پابه‌ند نه‌بێت، چونکه به‌پێى هه‌ندێ راپۆرت ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وت له‌م دۆخه‌ى ئێستا بمێنێته‌وه‌و به‌رز نه‌بێته‌وه که‌هه‌ر به‌رمیلێک لهدهوروبهرى (50) دۆلاردایه، داهاته‌که‌ى به‌شى موچه‌ى موچهخۆرانى ناکات". هه‌روه‌ها دانا عه‌بدولکه‌ریم، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که" به‌پێى ئه‌و پێشنیازه‌ى دراوه‌ته حکومه‌تى عێراق نزیکه‌ى ترلیۆنێک دینارى مانگانه بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت، ئه‌م بودجه زائیده‌ن ئه‌و داهاته‌ى له‌ناوخۆدا ده‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و چاکسازییه‌ى ده‌ستمانپێکردووه دۆخى دارایى باش ده‌بێت و (30) رۆژ جارێک موچه ده‌درێت و بووژانه‌وه‌یه‌کى ئابوورى روو له‌بازاڕه‌کانى هه‌رێم ده‌کات". حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له 5ى ئازارى 2020، سى بڕیاری بۆ چاکسازیکردن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کان و زیادکردنى سه‌رچاوه‌کانى داهات ده‌رکردووه، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى بهموچهخۆران و ده‌رماڵه‌کانیانه‌وه هه‌یه که‌قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌ترى ده‌ستیپێکردووه‌و ئه‌و پرسه یه‌کلایى ده‌کاته‌وه، دانا عه‌بدولکه‌ریم پێیوابوو ئه‌و چاکسازییانه رۆڵى ده‌بێت لهکهمکردنهوهى خه‌رجییه‌کان به‌تایبه‌ت که یه‌ک ملیۆن و (250) هه‌زار موچه‌خۆر هه‌یه له‌هه‌رێمى کوردستاندا" ئه‌و چاکسازییه‌ى ده‌ستمانپێکردووه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى موچه وه‌رده‌گرن و ناشایسته‌ن مانگى داهاتوو ئه‌نجامه‌که‌ى ده‌رده‌که‌وێت که‌نزیکه‌ى (100) هه‌زار که‌س ده‌بن، ئه‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ن که‌خانه‌نشین و موسته‌حه‌ق نین یان له‌موچه‌یه‌ک زیاتریان هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه بارگرانى دارایى حکومه‌ت که‌مده‌کاته‌وه". "حکومه‌تى هه‌رێم کارى له‌سه‌رئه‌وه کردووه که‌سه‌رجه‌م کۆمپانیاکان به‌کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانیشه‌وه که تائێستا باجیان نه‌داوه‌ته حکومه‌ت باج بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێداچوونه‌وه به‌سه‌رجه‌م گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کاندا ده‌کرێت، له‌گه‌ڵیدا داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان رێکده‌خرێته‌وه‌و رێگرى له‌قاچاغچێتى ده‌کرێت، ئه‌وانه‌ش داهات بۆ خه‌زێنه‌ى گشتى زیادده‌که‌ن"، دانا عه‌بدولکه‌ریم وا ده‌ڵێت. وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق دۆخى دارایى به‌گشتى چاره‌سه‌ر ده‌کات و ئه‌و کێشه ئابوورییانه که‌ئێستا هه‌یه زۆرینه‌ى نامێنێت. ده‌رباره‌ى کۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى (پارتى، گۆڕان، یه‌کێتى) که‌بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه ئه‌نجامبدرێت له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم وتى:" تا ئێستا ئهجێنداکهیم پێنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام باسى گفتوگۆکانى هه‌رێم و عێراق و چاره‌سه‌رکردنى دۆخى دارایى ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ى که له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه".
سازدانى: ئارا ئیبراهیم عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایدەگەیەنێت ئەوان حزبێکن له‌پێناو چاکسازیی کۆمه‌ڵگادا کارده‌که‌ن، نەک له‌پێناوی ئه‌وه‌ى چه‌ند که‌سێک بکه‌ین به‌وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە لەحکومەت رێگە بەگۆڕان نادرێت ئه‌و هه‌نگاوانه بنێت کەپێویستن عه‌دنان عوسمان، لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هاوڵاتى باس لەوەدەکات کەئیدارهدانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ په‌یوه‌ندیه‌کانى فراکسیۆنه‌کانیان "لاوازه‌و خراپه". سەبارەت بەھەنگاوەکانی چاکسازیی حکومەتی ھەرێمیش دەڵێت "حکومه‌تى هه‌رێم به‌دیلێکیان نیه، ته‌نیا به‌دیلیان ئه‌وه‌یه کهقوتى خه‌ڵک ببڕن، چاره‌سه‌رى تریان نیه و ده‌سه‌ڵاتیشیان به‌سه‌ر مافیاکاندا پێ ناکرێت و ناتوانن داهاته‌کان هه‌مووى کۆبکه‌نه‌وه". ھەروەھا دەڵێت "هه‌ردوو حزبه‌که که له‌گه‌ڵیان داده‌نیشین ده‌ڵێن به‌ڵێ مافیاگه‌رێتى هه‌یه، دزى هه‌یه" لەبەشێکی قسەکانیدا رەخنە لەشاندی دانوستکاری ھەرێم دەگرێت کەدەچنە بەغداو لەو بارەیەشەوە دەڵێت "تائێستا وهفدى ئێمه کارى له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌کردووه، له‌چوارچێوه‌ى یاسایه‌کدا پشکى کورد له‌به‌غدا دیاری بکات، بۆیه ئه‌مه کێشه‌که‌یه، وه‌فده‌کانى ئێمه ته‌نیا بۆ پینه‌و په‌ڕۆ بووه‌و وهفدى لیژنه‌ى دارایى هات بۆ لاى ئێمه پێمان وت پێویسته ئه‌مه له‌چوارچێوه‌ى یاسایه‌کدا چاره‌سه‌ر بکرێت، کهههردوولا پابه‌ندبن پێوه‌ى". ئێمه حزبێکین له‌پێناو چاکسازیی کۆمه‌ڵگادا کارده‌که‌ین، نەک له‌پێناوی ئه‌وه‌ى چه‌ند که‌سێک بکه‌ین به‌وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاوڵاتى: نزیکه‌ى ساڵ و نیوێکه کابینه‌ى نۆیه‌م پێکهاتووه‌و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شدارى کردووه، ئایا ئه‌و چاکسازییه‌ى گۆڕان باسى ده‌کرد هاتووه‌ته دى له‌ناو ئه‌م کابینه‌یه‌دا؟ عه‌دنان عوسمان: بەشداریکردنمان به‌ڵێنى چاکسازییه‌کى گه‌وره بوو، به‌رنامه‌ى حکومه‌ته‌که‌ش له‌چوارچێوه‌ى چاکسازیدا بوو، بڕیار وابوو چاکسازى له‌سێکته‌رى ئابورى و په‌روه‌رده‌یى و هێزى ئه‌منى و هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا بێت که‌ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ژیان و واقعى خه‌ڵکدا بێت، له‌دواى ئه‌و بهشداریهى ئێمه ئه‌و ئاسته‌نگانه له‌گه‌ڵ به‌غدا دروستبوو، به‌رده‌وام بوون و چووه قۆناغى خراپترهوەو نه‌وت نرخه‌که‌ى دابه‌زى و ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌ته ئابورییه خراپه‌ى هه‌رێمى کوردستانه‌وه دۆخه‌که‌ى خراپتر کرد‌و هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا دووباره ماشێنى ئابورى له‌هه‌رێمدا وه‌ستاندو ئه‌مانه واقعێک بوون، هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیراده‌یه‌ى که‌ئێمه چاوه‌ڕێى بووین ئیراده‌ى فیعلى چاکسازیکردن و ده‌ستبردن بۆ ئه‌وانه‌و جورئه‌تکردن له‌هه‌نگاونان بۆ چاکسازیى ئه‌و ئیراده‌یه‌مان نه‌بینى، چونکه دوو حزبى ده‌سه‌ڵات هه‌ردووکیان ئێستا ده‌ڵێن مافیا هه‌یه، گه‌نده‌ڵى هه‌یه، خروقاتى زۆر زۆر گه‌وره هه‌یه، بۆ حاڵه‌تى وا که‌سێک که له‌ده‌سه‌ڵاتدا بێت ده‌بێت ئیراده‌ى هه‌بێت بۆ چاککردنى ئه‌و دۆخه، بۆ رێگه‌گرتن له‌وه، چونکه له‌سایه‌ى تۆدا (حکومه‌ت) ئه‌گه‌ر مافیا هه‌بێت که‌واته تۆ به‌شێکى لهمافیاکه، باڵت به‌سه‌ر مافیاکهدایه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ڕووى یاساییه‌وه تووشى کێشه‌نه‌بن و له‌ژێر سێبه‌رى تۆدا (حکومه‌ت) مافیاچێتى و مافیاگه‌رى ده‌که‌ن، بۆیه ئه‌مه خۆى تاوانێکه، بۆیه هیچ دڵخۆشکه‌ر نین به‌و هه‌نگاوانه‌ى که تائێستا نراون. هاوڵاتى: گۆڕان چاوه‌ڕێى چی ده‌کات که له‌ناو حکومه‌تدا ماوه‌ته‌وه؟ ئایا بۆچوونى جیاواز له‌ناو گۆڕاندا هه‌یه له‌سه‌ر مانه‌وه یان کشانه‌وه؟ عه‌دنان عوسمان: بۆچوونى جیاواز هه‌یه به‌ڵێ، پێشتر ده‌نگێکى لاواز هه‌بوو، ئه‌وه راى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان بوو که ئێمه به‌شدارى حکومه‌ت بکه‌ین، ئه‌و کاته گۆڕان به‌به‌ڵێنى چاکسازى به‌شدارى کرد لهحکومهتهکەداو له‌هه‌موو بواره‌کاندا چاکسازیى بکرێت، له‌بواره‌کانى ئابورى و پێشمه‌رگه و ئاسایش و قوت و ژیانى خه‌ڵک، که‌هیچ چاکسازییه‌کى تێدا نه‌کراوه‌و هه‌نگاوێکى گه‌وره‌ى بۆ نه‌نراوه، به‌ڵێنى ئێمه بۆ مانگێک و شه‌ش مانگ و حه‌وت مانگ و ساڵێک نه‌بووه و به‌رنامه‌ى حکومه‌ت بۆ چوار ساڵه، واته هه‌نگاو به‌هه‌نگاو با ساڵى یه‌که‌م با له‌سه‌دا (25)ى جێبه‌جێبکرێت و هه‌ر ساڵه‌ى رێژه‌یه‌کى جێبه‌جێبکات گرنگ ئه‌وه‌یه شاڕێیه‌کى گرنگ هه‌بێت که‌ئێمه ئێستا ئه‌و شاڕێیهى چاکسازى نابینین، بۆیه له‌ناو گۆڕاندا ده‌نگێکى توند‌و به‌هێز خه‌ریکه دروست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى چیدیکه گۆڕان به‌شێک نه‌بێت له‌م سیستمه شێواوه که‌حوکمڕانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات. هاوڵاتى: زۆرجار ده‌بینین وه‌ک خانه‌ى راپه‌ڕاندن له‌گه‌ڵ تیمى گۆڕان له‌حکومه‌ت گفتوگۆ ده‌که‌ن، ئه‌وان قسه‌یان له‌سه‌ر چاکسازى کردن چییه؟ عه‌دنان عوسمان: به‌رپرسه‌کانى ئێمه له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانن و ئه‌رکێکى دیاریکراویان هه‌یه، که‌وه‌زیرى دارایى یان کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ریه‌ک سه‌رقاڵى ئه‌رکه‌کانى خۆیه‌تى، هه‌ر ئه‌وه‌نده فریاى ئه‌وه ده‌که‌وێت، هه‌ڵبه‌ت حزبه‌که وێنه گه‌وره‌که ده‌بینێت کهنوێنهراتى هه‌موو ئۆرگانه‌کان ده‌کات، هاوڕێکانمان له‌حکومه‌تى هه‌رێم ماندوون و هه‌وڵده‌ده‌ن و کارده‌که‌ن و شوێن په‌نجه‌شیان دیاره، خه‌ڵکێکى زۆر لهئهدایان رازییه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده له‌توانایاندا هه‌یه‌و بێگومان ئه‌وانیش نیگه‌رانییان هه‌یه، ئێمه هه‌وڵمانداوه له‌ڕێگه‌ى حزبه‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌نیه که‌حکومه‌ت چیده‌ڵێت و تیمى حکومه‌ت چیده‌ڵێت، مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه واقع حاڵه‌که‌مان چیمان پێده‌ڵێت، بۆیه واقع حاڵه‌که‌مان پێمان ده‌ڵێت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى پێویستن نه‌نراون بۆ چاکسازى کردن و باشترکردنى ژیانى خه‌ڵک. هاوڵاتى: زۆرجار باس له‌وه‌ده‌کرێت ئه‌و داهات و سه‌روه‌ت و سامانه‌ى که‌هه‌یه کۆنترۆڵ بکرێت ده‌کرێت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا به‌شى موچه و پێداویستى و ته‌نانه‌ت به‌شى بوارى وه‌به‌رهێنانیش بکات؟ ده‌وترێت وه‌زیرى دارایى سه‌ڵاحیاتى ته‌واوى نییه بۆ بنه‌بڕکردنى گه‌نده‌ڵییه‌کان؟ عه‌دنان عوسمان: وه‌زیرى دارایى به‌ته‌نیا نا، هه‌ردوو حزبه‌که که له‌گه‌ڵیان داده‌نیشین ده‌ڵێن به‌ڵێ مافیاگه‌رێتى هه‌یه، دزى هه‌یه، جا ئه‌وه‌ى که له‌مه‌رزه‌کان و سنوره‌کان ده‌کرێت ئاشکرایه‌و ئه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیه‌و له‌دائیره‌کان ده‌کرێت ئاشکرایه‌و شتێکى تایبه‌تى نیه له‌کۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌تى بووترێت و له‌کۆبوونه‌وه‌ى گشتى نه‌وترێت، دووڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ده‌ڵێت مافیا هه‌یه‌و ئێمه رێگرییان لێده‌که‌ین، مه‌سه‌له‌که لهوهزیرهکهى ئێمه نییه، من خۆشم دڵنیام له‌وه‌ى که سیستمێکى ئیدارى و ئابورى باش له‌کوردستاندا و ئیراده‌یه‌کى سیاسى راسته‌قینه هه‌بێت و زماندارانى وڵاته‌که خۆیان به‌شێک نه‌بن له‌گه‌نده‌ڵکاران و له‌کۆمپانیاى گه‌نده‌ڵى، پێموایه ئه‌و داهاتانه‌ى ناوخۆ له‌گه‌ڵ فرۆشى نه‌وت لانى که‌م به‌شى له‌سه‌دا 90%ی موچهخۆرانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات. هاوڵاتى: پێتانوایه ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات به‌تایبه‌ت تائێستا هیچ رێکه‌وتنێک نه‌کراوه بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى بودجه‌و نه‌وت و دۆسییه‌کانى دیکه؟ عه‌دنان عوسمان: تا به‌شێک بین له‌عێراق و هه‌رێمێک بین له‌عێراق ده‌بێت له‌ده‌رگاى به‌غدا بده‌ینه‌وه، که ئه‌مه‌ش ده‌ستوره‌که کاتى خۆى مام جه‌لال و کاک مه‌سعود هێنایان و فه‌رزیان کرد به‌سه‌ر خه‌ڵکیداو خه‌ڵک ده‌نگى پێدا، عێراق هه‌ر یه‌ک عێراقه و چه‌ند هه‌رێمێکى تێدایه‌و تا به‌شێک بین له‌عێراق ده‌بێت له‌ده‌رگاى به‌غدا بده‌ین و ئه‌وه به‌ناچارییه و که خۆت جیاده‌که‌یته‌وه، به‌ڵام تائێستا گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ مانگێک بوون و نه‌ک ته‌نیا بۆ ساڵێکیش، بۆیه مه‌فروز وایه له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوره‌که که قورسایت له‌به‌غدا هه‌یه، سه‌رۆک کۆمارت هه‌یه و پێویسته ئه‌مه بکرێته چوارچێوه‌ى یاسایه‌که‌وه، که سه‌رۆکوه‌زیرانیش بگۆڕێت، حکومه‌تى عێراقى پابه‌ندبێت پێیه‌وه‌و هه‌موو خه‌مى خه‌ڵکى کوردستان ئه‌وه نه‌بێت، که سه‌رکۆک وه‌زیرانێک له‌به‌غدا ده‌گۆڕێت و چ لیستێک یه‌که‌م ده‌بێت. تائێستا وهفدى ئێمه کارى له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌کردووه، له‌چوارچێوه‌ى یاسایه‌کدا پشکى کورد له‌به‌غدا دیاریبکات، بۆیه ئه‌مه کێشه‌که‌یه، وه‌فده‌کانى ئێمه ته‌نیا بۆ پینه‌و په‌ڕۆ بووه و وهفدى لیژنه‌ى دارایى هات بۆلاى، ئێمه پێمان وت پێویسته ئه‌مه له‌چوارچێوه‌ى یاسایه‌کدا چاره‌سه‌ر بکرێت، که هه‌ردوولا پابه‌ندبن پێوه‌ى. هاوڵاتى: واته هه‌رێمى کوردستان له‌هه‌موو بارێک‌دا قارانج ده‌کات که به‌شێک له‌نه‌وته‌که‌ى و داهاته فیدراڵییه‌کان راده‌ستى به‌غدا بکات، تا ئه‌و کێشانه نه‌مێنێت؟ عه‌دنان عوسمان: راى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌مه‌یه حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان چى پێویست ده‌کات بیکات بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌ى خه‌ڵک بدرێت و ژیانى خه‌ڵک دابین بکرێت، له‌گه‌ڵ کێ پێویسته بیکات و چى پێویسته بیکات، ئه‌وه‌ى که‌ئێستا لاى گۆڕان گرنگه ژیان و که‌رامه‌تى خه‌ڵکى کوردستانه که‌خه‌ریکه پێشێلده‌کرێت، جا له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌رچۆنێک رێده‌که‌ون هه‌موو نه‌وته‌که‌ى راده‌ست ده‌که‌ن یان نیوه‌ى راده‌ست ده‌که‌ن، ده‌روازه‌کان چیده‌کرێت، به راى ئێمه سه‌روه‌رى نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌یى له‌که‌رامه‌تى خه‌ڵکه‌وه دێت، که‌خه‌ڵک هه‌ژاربێت و باوک به‌زه‌لیلى بچێته ناو منداڵه‌کانى و خێزانه‌که‌یه‌وه، ئه‌مه پێشێلکردنى سه‌روه‌رى و نه‌ته‌وه‌یى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانه، نه‌ک ئه‌وه‌ى موچه‌که‌ت له‌کوێوه دێت یان نه‌وته‌که‌ت راده‌ستى کێ ده‌که‌یت. ئێمه تا 2014 هه‌موو داهاتى هه‌رێم له‌به‌غداوه ده‌هات، ئه‌وکات خۆشمان به‌کوردو کوردستانى ده‌زانى، ئه‌وکات بۆ که‌س نه‌یده‌وت ئه‌وه جاشایه‌تیه و عه‌یبه‌یه، له‌ئێستادا ئه‌م حکومه‌ته به‌رپرسه، خه‌ڵک ورده‌کارى ناوێت له‌دابینکردنى ژیانى خه‌ڵکى، حکومه‌تى هه‌رێم نایکات با بڵێت من پێم ناکرێت و یان ته‌سلیمى خه‌ڵکى دیکه‌و حزبى دیکه‌ى بکات یان هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بکات و یان ته‌سلیمى به‌غداى بکات، واته چاره‌سه‌رى تر نیه جگه له‌وه. هاوڵاتى: ئه‌مه‌تان به‌فه‌رمى به پارتى راگه‌یاندووه کهچارهسهدرى دۆخى خه‌ڵک بکه‌ن ؟ عه‌دنان عوسمان: به‌ڵى پێمان وتوون و ئه‌گه‌ر په‌یامه‌که نه‌گه‌یشتووه ئه‌وه با ئێستا بگات، وه‌ڵامه‌که‌یان هه‌ر ئه‌وه بووه "ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا رێککه‌وتن بکه‌ین، داوامان کردووه رێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بکه‌ین"، موچه‌خۆر ده‌بێت هه‌موو مانگێک موچه وه‌ربگرێت، تۆ هه‌موو مانگێک وه‌فد ده‌نێریت بۆ به‌غدا، ئێستا ئه‌م کێشه گه‌وره‌یه‌ى که دروست بوو له‌به‌غدا، تۆ سه‌یرکه ئاماده نین وه‌فد بنێرن بۆ به‌غدا، ده‌بوو تائێستا سه‌رۆکى هه‌رێم و سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌کانى هه‌مووى له‌به‌غدا بن، با هه‌فته‌یه‌ک له‌به‌غدا بن له‌گه‌ڵ حزبه‌کانماندا فشار بکه‌ن و له‌وێ بن تاکێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌بن نه‌یه‌نه‌وه، حکومه‌تى هه‌رێم به‌دیلێکیان نیه، ته‌نیا به‌دیلیان ئه‌وه‌یه که قووتى خه‌ڵک ببڕن، رێژه‌یه‌کى تر له‌قوتى خه‌ڵک جارێکى دیکه ببڕن، چاره‌سه‌رى تریان نیه و ده‌سه‌ڵاتیشیان به‌سه‌ر مافیاکاندا پێناکرێت و ناتوانن داهاته‌کان هه‌مووى کۆبکه‌نه‌وه‌و هه‌ر به‌ڵێن ده‌ده‌ن، ناتوانن کۆى بکه‌نه‌وه و که‌ئه‌مه‌ت پێناکرێت و ئیراده‌ت نیه قووه‌تت نیه، ناچاریت له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌رى بکه‌یت، بۆیه بڕۆ به‌قورسایى خۆته‌وه چاره‌سه‌رى بکه‌ن. هاوڵاتى: هیچ کات وه‌زیرى دارایى لاى ئێوه باسى کردووه قه‌باره‌ى ئه‌و گه‌نده‌ڵى و مافیاگه‌رییه ده‌گاته چه‌ند؟ عه‌دنان عوسمان: له‌وانه‌یه ئه‌و ورده‌کارییه نا، به‌ڵکو به‌رده‌وام له‌کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حزبه‌کانى دیکه‌ش باسکراوه که رێژه‌که قه‌باره‌یه‌کى گه‌وره‌یه‌و زۆره‌و به‌ڵێ به‌دڵنیایه‌وه ئه‌وه بکرێته سه‌ر داهاتى ناوخۆ، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو رێکخستنێکى دیکه‌ى ئابورى هه‌رێمى کوردستان بکرێت و سیستمى ئابورى له‌کوردستان بکرێت، پێموایه زۆربه‌ى کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بوون. هاوڵاتى: شه‌ش په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى گۆڕان راگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکرده‌وه‌و سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌که‌ش به‌جیا، هه‌ردوولا داواى چاره‌سه‌رى ئه‌م دۆخه ده‌که‌ن؟ ئایا ئێستا فراکسیۆنى گۆڕان دوو گرووپن؟ عه‌دنان عوسمان: دوو راگه‌یاندراو هه‌بوو، هه‌ردوو راگه‌یاندراوه‌که، یه‌ک ناوه‌رۆک بوون، چ راگه‌یاندراوى فراکسیۆنه‌که، چ راگه‌یاندراوى ئه‌و شه‌ش په‌رله‌مانتاره‌و ناوه‌رۆکى هه‌ردووکیان دروسته‌و ته‌عبیر له‌تێگه‌یشتنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌کات. ناوه‌رۆکى هه‌ردوو راگه‌یاندراوه‌که یه‌ک شته و باسى قه‌یرانه‌کان و موعاناتى خه‌ڵک ده‌کات و خۆزگه یه‌ک به‌یاننامه بوایه یه‌ک بزوتنه‌وه‌یه و ده‌بوایه یه‌ک بهیاننمه بوایه یان فراکسیۆنه‌کانى دیکه‌ش به‌شدار بونایه له‌و به‌یاننامه‌یه، ئه‌وه‌ى که هه‌ردوولا به جیا ده‌ریان کردووه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه که ده‌یانه‌وێت پێمان بڵێن ئێمه دوو گروپین. هاوڵاتى: به‌ڵام فراکسیۆنى گۆڕانیش له‌به‌غدا که پێنج په‌رله‌مانتارن دوورن لهبزوتنهوهکهوه، هۆکاره‌که‌ى چییه؟ عه‌دنان عوسمان: هۆکارى یه‌که‌مى ئه‌وه‌یه که‌هه‌ر سه‌ره‌تا بڕیارێکى گشتى نه‌بوو له‌سه‌ر به‌شداریکردنى گۆڕان له‌حکومه‌ت، دووه‌م به‌زۆرینه که ده‌نگدرا کهکێشهکانى حکومه‌ت چاره‌سه‌ر نه‌بوون و هه‌نگاوى چاکسازیى نه‌نرا، که‌ئه‌مه‌ش ره‌خنه‌و بۆلهبۆڵى له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌هێزتر کرد، سێیه‌م هه‌ست ده‌که‌ین تیمى حکومه‌تى ئێمه ناتوانن ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى که پێویسته ئێستا بنرێت و رێگه‌یان پێناده‌ن ئه‌و هه‌نگاوه گرنگانه بنێن، که‌ئه‌مه‌ش وایکردووه ره‌خنه‌کان به‌هێزتر بن، چواره‌میش په‌یوه‌سته به‌خودى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه کهئیدارهدانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ په‌یوه‌ندیه‌کانى فراکسیۆنه‌کان لاوازه‌و خراپه، له‌کاتى کاک نه‌وشیروانیشدا بۆچوونى جیاواز هه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و ئیداره‌یه‌کى دا له‌چوارچێوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا، که ئێستا به‌داخه‌وه ئه‌وه ناکرێت، چونکه هه‌ر ئه‌ندامێکى ئێمه یان فراکسیۆن یان هه‌ر هه‌ڵسوڕاوێکى ئێمه ئازاده له‌وه‌ى ره‌خنه‌ى هه‌بێت و بۆچوونى جیاوازى هه‌بێت و له‌ئۆرگانه‌کانى خۆیدا بیڵێت، ئه‌مه شتێکه ئاساییه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا و ده‌بێت مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بکرێت. هاوڵاتى: بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌م نزیکانه کۆنفرانسى نیشتیمانى ده‌به‌ستێت؟ عه‌دنان عوسمان: ئێستا خه‌ریکى ئامادهکاریهکانین، ئێمه کاتمان دیاری نه‌کردووه، به‌ڵام به‌پێى ده‌ستوره‌که بێت ده‌بێت پێش هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌کان گۆڕان کۆنفرانسى خۆى بکات، واته چوار ساڵ جارێک بیکات، ماوه‌که‌ى زۆر دواکه‌وتووه، به‌پێى ده‌ستوره‌که کۆمه‌ڵێک هه‌نگاوى پێویسته. یه‌کێک له‌و هه‌نگاوانه پێویسته هه‌ڵبژاردن بکرێت، ئێستا ژوورى هه‌ڵبژاردن خه‌ریکن و جارێکى دیکه به‌داتاى هه‌ڵسوڕاواندا بچنه‌وه‌و به‌م نزیکانه کۆنفرانسى قه‌زاکان ده‌که‌ین و دواتر کۆمه‌ڵێک کۆنفرانسى تایبه‌تمه‌ند ده‌که‌ین، له‌سه‌ر پرسى ده‌ستور و پرسى چاکسازیى و دواتر هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان فه‌راهه‌م بوو کۆنفرانسى نیشتیمانى ئه‌نجامده‌ده‌ین، که به‌نیازین له‌زووترین کاتدا بیکه‌ین. هاوڵاتى: چیتان کردووه بۆ ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى زویر بوون له‌بزوتنه‌وه‌که که بهههڵسوڕاوانى خوار گرده‌که ناوده‌برێن؟ عه‌دنان عوسمان: وه‌ک ئۆرگانه‌کانى بزوتنه‌وه‌که هه‌وڵى زۆر دراوه‌و کارى له‌سه‌رکراوه، چ وه‌ک شه‌خسى یان وه‌ک ئۆرگانه‌کانى بزوتنه‌وه‌که، جڤاتیش به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه کهموبادهرهیهکى هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌و به‌شێکى زۆرى ناڕه‌زاییه‌کان په‌یوه‌ندى به‌وتارى بزوتنه‌وه‌که‌وه هه‌یه، خانه‌ى راپه‌ڕاندن و جڤاتى گشتى و نیشتیمانى بتوانن ئه‌و وتاره به‌هێزترو رۆشنتر بکه‌نه‌وه، پێموایه نیگه‌رانییه‌کان ده‌ڕه‌وێنه‌وه، بۆیه بۆ کاتى هه‌ڵبژاردنه‌کانیش ئێمه بتوانین که پلاتفۆرمێکى هاوبه‌شمان هه‌بێت له‌گه‌ڵیاندا یان به‌رنامه‌یه‌کى هاوبه‌شمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه، پێموایه هه‌نگاوێکى گه‌وره ده‌نێین. هاوڵاتى: کوڕه‌کانى نه‌وشیروان پێگه‌یان له‌ناو گۆڕاندا چییه؟ عه‌دنان عوسمان: ئه‌وان خاوه‌نى کۆمپانیاى وشه‌ن، ئێستا ئه‌و گرده هى کۆمپانیاى وشه‌یه، که بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان تێیدا ده‌ژى، هه‌موو داموده‌زگاکانى دیکه‌ش سه‌ر به‌کۆمپانیاى وشه‌ن که‌ئه‌وان خاوه‌ندارێتى ده‌که‌ن، به‌ڵام وه‌ک بزوتنه‌وه‌که ئۆرگانى خۆى هه‌یه‌و خانه‌ى راپه‌ڕاندن و جڤاتى هه‌یه‌و خانه‌ى راپه‌ڕاندن و جڤاتى نیشتمانى پێویسته خاوه‌نى بڕیارى خۆیان بن، بۆیه که‌خاوه‌نى بڕیارى خۆیان نه‌بن ئه‌وه لاوازى خانه‌و جڤاتهکانه نه‌ک کوڕه‌کانى، چونکه به‌پێى بزوتنه‌وه‌که ئه‌وه‌ى بڕیار ده‌دات جڤاتى نیشتیمانییه، ژوورى دارایى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌یه‌و سه‌رپه‌رشتى ئیدارى و دارایى بزوتنه‌وه‌که ده‌کات. هاوڵاتى: ده‌وترێت لایه‌نى دارایى بزوتنه‌وه‌که کوڕانى کاک نه‌وشیروان به‌شێکى زۆرى دابین ده‌که‌ن؟ عه‌دنان عوسمان: کۆمپانیاى وشه بێگومان هه‌ندێک هاوکارى ده‌کات، به‌ڵام وه‌زعى داراییه‌که‌ى به‌و شێوه‌یه‌یه پێشتر بزوتنه‌وه‌که چۆن ژیاوه ئێستاش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌ژی و ژیانێکى بژى و مه‌مره ده‌ژی و وه‌ک شوێنه‌کانى دیکه کارمه‌نده‌کانمان که‌مترین موچه وه‌رده‌گرن و دره‌نگترین کات موچه وه‌رده‌گرن و به‌داخه‌وه له‌ژێر فشارێکى ئابورى زۆر زۆر سه‌خت و دژوارداین و توانیومانه تێچووه‌کان زۆر که‌مبکه‌ینه‌وه. هاوڵاتى: گۆڕانخوازان که‌م تا زۆر ره‌خنه‌و گله‌ییان له‌بزوتنه‌وه‌که هه‌یه، چ په‌یامێکتان هه‌یه بۆیان؟ عه‌دنان عوسمان: ئه‌وه‌ى که‌زۆر گرنکه، که گۆڕانخوازه‌کان له‌وه تێبگه‌ن که ئیراده‌یه‌کى زۆر به‌هێز هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌مان دیدگا‌و روئیا‌و په‌یامه‌کانى کاک نه‌وشیروان پیاده بکات و ئێمه هه‌موو براده‌ران ده‌مانه‌وێت به‌هه‌موو توانامانه‌وه به‌هه‌مان روئیاوه کار له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه بکه‌ین. به‌شێکى په‌یوه‌سته به‌وتارى بزوتنه‌وه‌که که‌ده‌بێت به‌هه‌مومانه‌وه کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین، دورکه‌وتنه‌وه و په‌راوێزخستن، سود به‌ڕه‌وتى چاکسازیى له‌کوردستاندا ناکات، چونکه ره‌وتى چاکسازى له‌ئێستادا له‌کوردستان ده‌بێت ببێته به‌ره‌یه‌کى به‌رفراوان و به‌هێز که لایه‌نه‌کان و که‌سایه‌تییه‌کان هه‌موو به‌شداربن تیایدا، ئه‌و ورد‌و خاشکردنانهى به‌ره‌کان و بوونى گروپى جیاواز جیاواز‌و پێم وانیه هه‌نگاوێک بێت به‌ئاڕاسته‌ى دروست، راسته له‌وانه‌یه ره‌خنه‌کان هه‌قیقه‌تى تێدابێت و من پشتگیرى له‌به‌شێکى زۆرى ده‌که‌م، به‌ڵام ره‌خنه و وتن شتێکه و پیاده‌کردنى ئالیه‌تى جێبه‌جێکردنى ئیشه‌کان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئیسڵاح کارێکى تره. ئێمه حزبێکین له‌پێناو ئیسڵاحى کۆمه‌ڵگادا کارده‌که‌ین، حزبێک نین له‌پێناو ئه‌وه‌ى که چه‌ند که‌سێک بکه‌ین به‌وه‌زیر یان به به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى، ده‌بێت تێبینى و ره‌خنه‌مان هه‌بێت، ده‌بێت ئه‌و به‌ره‌یه به‌هێز بکه‌ین، چونکه گه‌ر وانه‌بێت ئه‌و به‌ره‌و لایه‌نانه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش سه‌رده‌که‌وێت و شه‌رعیه‌ت وه‌رده‌گرێت وه‌ک هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى پێشوو که‌سه‌رکه‌وت. هاوڵاتى: دوێنێ له‌گه‌ڵ یه‌کێتى کۆبوونه‌وه‌و راگه‌یه‌ندراوى هاوبه‌شتان هه‌بوو؟ چى ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئارامى و جوڵه‌ى ئابوورى له‌سنورى سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین په‌ره‌پێبده‌ن؟ عه‌دنان عوسمان: له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ههنگاوانهداین که به‌ئاراسته‌ى ئارامى و بووژاندنه‌وه‌ى بازاڕ بێت، په‌یوه‌ندیه‌کانمان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى چه‌ند به‌هێزبێت و چه‌ند باش بێت هه‌موو رێککه‌وتنه‌کانمان له‌خزمه‌تى خه‌ڵک و پرۆسه‌ى سیاسى ده‌بێت له‌هه‌رێمى کوردستاندا.
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێم ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات کهوهزیرو بریکارى وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌کان هه‌بووه دراونه‌تە دادگا‌و ده‌شڵێت:" سکاڵاى زۆرمان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان هه‌یه، به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه‌یه نه‌وت له‌هه‌رێمى کوردستاندا به‌دامه‌زراوه‌یى نه‌کراوه". حاکم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌شڵێت:" ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى کۆمه‌ڵێک کێشه‌ى هه‌یه، به‌رده‌وام له‌ڕاپۆرته‌کانى ساڵانى پێشوو دیاریمان کردووه‌و دامه‌زراوه‌که دامه‌زراوه‌یه‌کى بچووکه‌و نه‌توانراوه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو کوردستان کاربکات و پێویستى به‌هه‌موارى یاسایه‌که ساڵێکه له‌په‌رله‌مانه‌و داموده‌زگا ره‌سمییه‌کان وه‌کو پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌نگاویان نه‌ناوه". هاوڵاتى: نزیک ده‌بینه‌وه له‌کۆتایى ئه‌مساڵ، دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌چ ئاستێکدایه له‌هه‌رێمى کوردستاندا؟ حاکم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: دیاره به‌گشتى داتا‌کان له‌کۆتایى مانگى ساڵه‌که راده‌گه‌یه‌نرێن، که‌ئێمه له‌کۆتایى (7و8)ى مانگه‌که‌وه رایده‌گه‌یه‌نین، 9ى مانگى داهاتوو به‌هۆى رۆژى جیهانى گه‌نده‌ڵییه‌وه، له‌و رۆژه‌دا سیمینارێکمان ده‌بێت له‌سه‌ر رێنماییه‌کى تازه که‌ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى ئێستا ده‌ستیپێکردووه، رێنمایى به‌ریه‌ککه‌وتنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانه، که‌ئه‌مه ده‌بێته یه‌که‌م رێنمایى که تائێستا له‌عێراقدا ده‌رنه‌کراوه‌و رۆژى دووه‌م داتاى کۆتایى راده‌گه‌یه‌نین، به‌ڵام به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا و که‌مى ده‌وامى فه‌رمانگه‌کان له‌وانه‌یه چالاکى له‌سه‌دا (25 بۆ 30) هه‌موو فه‌رمانگه‌کانى کوردستان بێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و که‌یسانه‌ى له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌دادگاکان و که‌یسه جۆراوجۆره‌کان و سکاڵاى تازه راده‌گه‌یه‌نین، ئێستا له‌کۆتایی کۆکردنه‌وه‌ى گهندهڵیهکانین و بێگومان راپۆرتێکى چاودێریمان ده‌بێت له‌سه‌ر به‌دواداچوونى یاساى چاکسازى. هاوڵاتى: ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رایگه‌یاندووه که‌هه‌موو فه‌رمانگه‌کان له‌ناو ده‌زگاکه‌ى خۆیاندا ده‌ستکراوه بن بۆ چاکسازى، ئێوه وه‌ک خۆتان چیتان کردووه؟ ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: ده‌زگاکه‌ى ئێمه، به‌هۆى تازه‌ییه‌وه وایکردووه به‌شێکى زۆرى ئه‌و کێشانه‌ى له‌ده‌زگاکانى دیکه‌دا هه‌یه لهدهزگاکهى ئێمه بوونى نیه، واته نه پله‌باڵاى زۆر، نه راوێژکارو نه بابه‌تى خانه‌نشینى که تائێستا که‌س خانه‌نشین نه‌بووه، ته‌نیا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى کۆنترن و به‌گواستنه‌وه هاتوون، ئێمه وردبینى لێده‌که‌ین و ئه‌گه‌ر که‌سێک پله‌یه‌کى زیاترى وه‌رگرتبێت به‌پێى یاساى چاکسازى به‌سه‌ریدا جێبه‌جێى ده‌که‌ین. هاوڵاتى: ده‌سته‌که‌تان چ رۆڵێکى هه‌یه له‌چاودێرى کردنى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى؟ به‌تایبه‌ت که‌ئێستا قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌ترى له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ده‌ستیپێکردووه؟ حاکم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: ئێمه هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ یاساکه هه‌یه‌و دوو ئه‌رکمان هه‌یه، ئه‌رکێکیان سه‌ره‌کییه که‌خودى یاساى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکییه کهچاودێره به‌سه‌ر کۆى پرۆسه‌ى وه‌زیفه‌ى گشتى، واته هه‌ر لادانێک له‌پێوه‌ره‌کانى گشتیى و یاساکان به‌ئه‌رکى خۆمانى ده‌زانین که به‌دواداچوونى بۆ بکه‌ین، له‌هه‌ر شوێنێک به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى هه‌بێت یان زه‌ره‌رى بۆ که‌سانى گشتى بێت ئه‌وه ئه‌رکى خۆمانه، خودى یاساکه‌ش بڕگه‌یه‌کى تێدایه‌و داوا له‌ئێمه کراوه ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاسته‌نگێکى یاسایى هه‌بێت بۆ جێبه‌جێکردنى یاساکه، ده‌سته ده‌توانێت به‌پێى یاساکه‌ى خۆى ئیجرائات بکات، به‌هه‌موو بابه‌ته‌کانه‌وه و بابه‌تى بایۆمه‌تریش به‌هه‌مان شێوه‌یه. هاوڵاتى: له‌هه‌رێمى کوردستان چ شارێک قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى زیاتره؟ حاکم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: بۆ نموونه له‌سلێمانى (100) که‌یسى گه‌نده‌ڵى تۆمارکراوه، کۆى داتاى که‌یسه‌کان به به‌هاکه‌یدا بهخهمڵێنراوى دیاریده‌کات، به‌ڵام گرێبه‌ستێک بایى (100) ملیۆن دینار بێت مه‌رج نیه هه‌مووى گه‌نده‌ڵى بێت و به‌هه‌ده‌ر درابێت، له‌وانه‌یه (20) ملیۆنى لێ به‌هه‌ده‌ر درابێت، بۆیه له‌سه‌ر ئاستى کوردستان دیاریده‌که‌ین نه‌ک پارێزگاکان و به‌جیا پارێزگاکان دیارینه‌کراوه. هاوڵاتى: ده‌ستکراوه‌ن بۆ هه‌موو که‌یسێکى گه‌نده‌ڵى، ئایا رێگریتان بۆ دروستده‌کرێت؟ حاکم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: خۆى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى کۆمه‌ڵێک کێشه‌ى هه‌یه، به‌رده‌وام له‌ڕاپۆرته‌کانى ساڵانى پێشوو دیاریمان کردووه‌و دامه‌زراوه‌که دامه‌زراوه‌یه‌کى بچووکه‌و نه‌توانراوه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو کوردستان کاربکات و پێویستى به‌هه‌موارى یاسایه‌که ساڵێکه له‌په‌رله‌مانه‌و داموده‌زگا ره‌سمییه‌کان وه‌کو پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌نگاویان نه‌ناوه. هاوڵاتى: ئه‌و که‌یسانه‌ى دراونه‌ته دادگا له‌لایه‌ن ده‌سته‌که‌تانه‌وه به‌رپرس و که‌سانى پله‌باڵاى تێدابووه که‌گه‌نده‌ڵى ئه‌نجام دابێت؟ حاکم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: به‌ڵى ئه‌و که‌یسانه‌ى گهیشتوونهتە دادگا بریکارى وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى تێدابووه‌و ئه‌و که‌یسانه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ى تێدا ده‌کرێت و نه‌چۆته دادگا وه‌زیرى پێشووى کابینه‌ى تێدایه‌و گه‌وره ئه‌فسه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى تێدایه، واته هه‌موو ئاستێکى تێدایه، به‌ڵام وه‌زیرانى کابینه‌ى نۆیه‌مى تێدانییه. هاوڵاتى: ده‌وترێت ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى خۆى له‌که‌یسه گه‌وره‌کان وه‌ک که‌یسى نه‌وت نادات؟ بۆچى؟ حاکم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: به‌دڵنیاییه‌وه کار له‌هه‌موو دۆسیه‌کاندا ده‌که‌ین، به‌ڵام کارکردنى ده‌سته‌که وایه کاتێک راپۆرتێک ده‌بێت له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانى پاره، ئێمه له‌ڕێگه‌ى ده‌زگاکه‌ى دیکه‌مانه‌وه که‌دیوانى چاودێرییه، داوایان لێده‌که‌ین، ئه‌وان وردبینى بکه‌ن و به‌ڕاپۆرتێک ئێمه ئاگادارده‌که‌نه‌وه له‌سه‌ر هه‌ر سکاڵایه‌ک. کێشه‌ى نه‌وت په‌یوه‌ندى به‌ئه‌وه‌وه نیه ئێمه بمانه‌وێت یان نا، به‌ڵام دۆسیه‌ى نه‌وت له‌کوردستاندا به‌دامه‌زراوه‌یى نه‌کراوه، به‌ڵێ سکاڵامان زۆر هه‌بووه له‌سه‌ر بابه‌تى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کان، کاتێک کهداواى راپۆرت له‌دیوانى چاودێرى دارایى ده‌که‌ین، ده‌ڵێن ئێمه هیچ راپۆرتێکمان لانیه، چونکه وردبینى نه‌کراوه‌و سندوقى داهاته نه‌وتییه‌کان دانه‌مه‌زراوه‌و پرۆسه‌که ده‌بێت له‌ڕێگه‌ى چه‌ند بانکێکى ده‌ره‌کى و ناوه‌کى هه‌ژمار بکرێت، واته پرۆسه‌که به‌دامه‌زراوه‌یی نه‌کراوه، بۆیه که‌دیوان ده‌ستى به‌به‌ڵگه‌کان رانه‌گات، سکاڵاکه ته‌نیا وه‌ک سکاڵا لاى ئێمه ده‌مێنێته‌وه، چونکه بۆ هه‌ر که‌یسێک دادوه‌ر داواى به‌ڵگه ده‌کات، بۆیه بێ به‌ڵگه ته‌نیا وه‌ک هه‌واڵێک ده‌مێنێته‌وه کهپێویستى به‌سه‌لماندنه. هاوڵاتى: عێراق به‌یه‌کێک له‌و وڵاتانه هه‌ژمار ده‌کرێت که‌زۆرترین رێژه‌ى گه‌نده‌ڵى تێدایه، ئه‌مه هه‌رێمى کوردستانیش ده‌گرێته‌وه؟ حاکم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: رێکخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى هه‌موو ساڵێک پله‌به‌ندیه‌ک بۆ ئه‌و وڵاتانه بڵاوده‌کاته‌وه به‌پێى ریزبه‌ندى زۆرترین رێژه‌ى گه‌نده‌ڵى تێدایه، به‌پێى پێوه‌ره‌کانى خۆیان، به‌ڵام ئه‌مساڵ تائێستا نه‌کراوه‌و له‌ساڵانى رابردوو عێراق له ریزبه‌ندى شه‌ش بۆ هه‌شته‌م بووه‌و ساڵى رابردوو که‌مێک چوبووه دواوه له‌پله‌ى سیانزه‌هه‌م بوو، واته به‌وپێیه عێراق له‌پانزه وڵاتى گه‌نده‌ڵى جیهاندا یه‌کێکه له‌وانه‌و بۆ هه‌رێمی کوردستانیش، چونکه ئه‌وان له‌سه‌ر ئاستى ده‌وڵه‌ت ئه‌و پۆلێنه ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئێمه‌ش له‌ڕووى سیاسى و یاساییه‌وه به‌شێکین له‌عێراق، بۆیه له‌ده‌ره‌وه هه‌موو به‌یه‌ک چاو سه‌یرده‌کرێین.
سازدانى: نەوزاد ساڵح نوسەرو رووناک‌بیر دانا بەهادین لە چاوپێکەوتنێکی هاوڵاتى دا باسلەوەدەکات کورد هیچ پێگەیەکى سیاسى و ئابوری نییە لەناو شەپۆلەکانى جیهانگیریدا هۆکارى سەرەکیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى خاوەنى دەوڵەتى سەربەخۆى خۆی نییە. دانا بەهادین پێیوایە «هەربۆیە زۆ ر گرنگە لەبرى ئەوەى فۆکەسمان چڕبکەینەوە لەسەر ئەوەى کە سنورمان کاڵ بکەینەوە و ببین بەوەرگرى هارد وێرى جیهانگیرى، پێویستە کارى سیاسى بکەین بۆ بەدەستهێنانى مافى سەربەخۆیى و وەک گەلانى پێشکەوتوى دنیا بەشداربین لەوەرگرتنى سۆفت وێرى جیهانگیرى» . لەم چاوپێکەوتنەدا دانا بەهادین وەڵامی چەند پرسیارێکی هزریی هاوڵاتى دەداتەوە. هاوڵاتى: ئایا ئارگومێنتەکانى فەیلەسوفى بوارى مێژوو (فیرنان برودێل) لەگەڵ پرس و مێژووى کورد دەگونجێن لەکاتێکدا کە لەماوەى (100) ساڵی رابردوودا کوردستان دووچارى داگیرکردن و پارچە پارچەکردن بووەتەوە؟ دانا بەهادین: مێژووناس و فەیلەسوفى گەورەى فەرەنسى (برودێل)، مێژووی رووداوەکان وەک رۆژو و ژمارە ناخاتەڕوو، بەڵکو بۆ هەموو رووداو یان کارەساتێکى سیاسى باکگراوندە سیاسى و فکریەکەى شرۆڤە دەکات، واتا پشت نابەستێت بەباسکردن و گێڕانەوەى چیرۆکى رووداوەکان بەساڵ و رۆژەوە، وەک ئەوەى مێژوونووسە کلاسیکیەکان گرنگى پێدەدەن (برۆدێل) لەیەکێک لەئارگومێنتەکانیدا پێمان دەڵێت: (زۆرجار بزووتنەوە سیاسییەکان بەهۆکارى کاریگەرى بارودۆخە سیاسییە بەهەژموونە دەرەکیەکان چەندین گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، بەشێویەک کە ئەو بزووتنەوە سیاسییانە ئێستا‌و ناوەڕاستەکانى تەمەنیان بەهیچ شێوەیەک لەسەرەتاکانى تەمەنیان ناچن)، ئەو مەبەستیەتى پێمان بڵێت بزووتنەوەیەک بەهەر هۆکارێکى سیاسى کە دروست دەبێت، چەندین گۆڕانکارى بەسەر پەیام و ئامانج و ستراتیژە فکرى و سیاسیەکانیدا دێت، ئەمەش کاتێک قۆناغەکانى تەمەنى بزووتنەوەکە بەرەو سەر هەڵدەکشێت و گوزەر دەکات بەناو رەوش و ئەزموونە سیاسییە جۆراوجۆرەکاندا. لەم ڕوەوە، ئەو مێژووى دابەشکردووە بەسەر (٣) ماوەدا وەک مێژووى ماوە ( دوور، مامناوەند، نزیک). بەپێى ئەم دابەشکاریەى (برۆدێڵ) بێت، مەرج نیە ئەو گۆڕانکاریانەی لەقۆناغەکانی دواتردا بەسەر پەیام و خەباتی سیاسیی‌دا دێت باشتر بن لەوەی لەسەرەتادا بزووتنەوەکەی بۆ دروست بوو. لەخوێندنەوەی مێژووی کورددا، (برۆدڵ) خزمەتێکی گەورەمان دەکات. بزووتنەوەى سیاسى کوردستان بەشێوەیەک گۆرانکارى بەسەرداهاتووە پەیامەکانى ئێستامان بەهیچ کلۆجێک لەپەیامى سیاسى مێژووى ماوە دوورمان ناچێت و لەپرسە سەرەکییە راستەقینەکەى خۆمان داماڵراوین کە لەمێژووى ماوە دوورى سەدساڵەدا بۆمان دروست بوو ئەویش بریتیە لە (داگیرکردن و دابەشکردن و توانەوەى نەتەوە)یمان. لەمێژووى ماوە دوورداو لەگەڵ دامەزراندنى دەوڵەتى عێراقدا، بابوباپیرانمان بەنیازبوون دەوڵەتى کوردستانیان بۆ دابمەزرێنن، بەڵام مەخابن قۆڵیان بڕین ، خەبات و تێکۆشانى سیاسى نەوەى یەکەممان بۆ سەربەخۆیی بەردەوام بوو، بەڵام لەماوە مامناوەندو نزیکدا ئەم پرۆژەیە وەرچەرخا بۆ باسى ئۆتونۆمى و سۆشیالیزم و دیموکراسى و رووبەڕووبونەوەى گەندەڵى . لەئێران بەڕێز( قاسملو) چووە شوێنى (قازى محمد)، قاسملو وەک قوربانیدەرێکى سیاسى خاوەنى مێژوویەکى پرشنگدارە، بەڵام کەموکورتى پرۆژە سیاسییەکەى ئەوەبوو گەڕایەوە بۆ پلورالیزم (فرەیی) و پێکەوەژیانى ئاشتییانە لەگەڵ دەوڵەتى ئێرانداو پشتى کردە پرۆژەى سەربەخۆیى!!. (عەبدوڵڵا ئوج ئاڵان)یش مێژوویەکى لەقوربانیدان تۆمارکردووە، بەڵام لەکوردستانى باکور بەباسى سەربەخۆیی دەستپێکردو بەزیندوکردنەوەى شارستانیەتى میزوپۆتامیاو رۆڵى کورد لەپرۆژەى ئاشتى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کوتی پێهێنا. ئەم وەرچەرخانە سیاسییە تەنانەت نەبووە هۆى ئەوەى ژیانى سیاسى لەدوژمنایەتى داگیرکەرانى کوردستان بپارێزێت، ئەوەبوو قاسملویان تیرۆر کرد و ئوج ئالان-یشیان خستە بەندیخانەوە. مەبەستم ئەوەیە بزووتنەوەی کوردی ئێستا زۆر دوورە لەو شتەی بۆی دروستبوو. هاوڵاتى: دەتەوێت پێمان بڵێیت لەئێستادا بزوتنەوە سیاسییەکانى کوردستان کار بەپرۆگرامێکى سیاسى دەکەن لەهەناوى واقیعى کێشە راستەقینەکانى کوردستانەوە هەڵنەقوڵاوە. ئەمەوێت لەسەر ئەم خاڵە روونکردنەوەی زیاتر بدەیت؟ دانا بەهادین: بەڵى کتومت دەمەوێت ئەوە بڵێم ! ئێمە وەک کوردستان دووچارى داگیرکارى بووینەتەوە، کەچى کاری جۆراوجۆر لەسەر بەرنامە فکرییەکانى وەک (لیبرالیزم و دیموکراسى و دادپەروەرى و سۆشیالیزم) دەکرێت. ئەم بەرنامانە جێگەیان بە بەرنامەى سەربەخۆیى کوردستان چۆڵکردووە! لەڕاستیدا تەنها چەمکى سەربەخۆیى چەمکێکى خۆرسکە لەڕووى سیاسییەوە بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانى کوردستان کە بەداخەوە کارى لەسەر ناکەن، ئەم چەمکانەى دیکە زۆرینەیان هاوردەن و پێشتر لەلایەن بیریارانى وڵاتانى دەرەوە بەرهەمهێنراون و لێرەش بە کەموکورتیەکى زۆرەوە کاریان لەسەرکراوەو دەکرێت. زۆرینەى جاریش بوون بەهۆکارى دروستکردنى شەڕى ناوخۆ، بەنموونە: لایەنێکى سیاسى خۆی بەنوێنەری عەلمانیی دەزانێت و لایەنێکى تریش کۆنسێرڤەتیڤ (خۆپارێزو داخراوە) یان لایەنێک دیموکراتخوازەو لایەنەکەى بەرامبەرى سۆشیالیزمى رادیکاڵیە، لەماوەى زیاتر لەپەنجا ساڵ لەمەوبەر تا هەنووکەش بینیومانن کە چۆن ئەم چەمکە هاوردانە بۆ کورد بوونەتە هۆکارى شەڕى ناوخۆ و بەریەککەوتنى قورسى ئایدیۆلۆژى و توانەوەى یەکترو پاشان دیزە بەدەرخۆنەکردنى بابەتى یەکڕیزیى نیشتمانى و مەسەلەى سەربەخۆیى کوردستان. هاوڵاتى: بۆچی پێتوایە ئەو چەمکە فکرییانەی بزوتنەوە سیاسییەکانى کوردستان کە هەڵیانبژاردوون، کردویانن بەبەرنامە، بەناونیشانى پارت و بزوتنەوەکانیان و کەم و زۆر کارى لەسەر دەکەن، بابەتی نین؟ دانا بەهادین: بۆ وەڵامى ئەم پرسیارەتان، بۆچونێکى واقعى فەیلەسوف و ئابوریناسى بەڕەچەڵەک هیندى (ئەمارتیا سێن)تان، بیرهێنامەوە کە دەڵێت: ( گەلێک داگیرکراو بێت دەبێت سەربەخۆیى مەرجى یەکەمى بێت، دیموکراسییەتیش مەرجى دووهەمى بێت). واتا بۆ گەلێک گەر داگیرکراوبێت تا سەربەخۆ نەبێت زانستى نییە هەر چەمکێک لەچەمکەکانى سیستمى فکرى و سیاسى بکات بەمەرج و پەیامى یەکەمى خۆى لەکاتێکدا دەوڵەتى خۆی نیە! جا ئەگەر باسکردن لەو سیستمانە دیموکراسى بێت یان سۆشیالیزم و دادپەروەریی یان هەر چەمکێکى دیکە بێت. بەنموونە: لەسەردەمى کۆڵونیالیزمدا زۆرینەى خاکى عەرەبى داگیرکرابوو لەناویاندا (میسر و مەغریب و تونس و جەزائیر)، هەریەک لەم وڵاتانە جۆرەها لایەنى سیاسى ئۆپۆزسیۆنیان هەبوو، دابەشبوون بەسەر چەند ئاراستەیەکى فکری‌دا وەک (ئیسلامى ئسوڵى و میانڕەوەکان و پارتە کۆمۆنیستییەکان)، وێڕاى هەر ناکۆکیەکى فکرى و سیاسى لەنێوان خۆیاندا، بەڵام یەکڕیزبوون لەبەرامبەر وەدەرەنانى کۆڵونیالیستى رۆژئاوا‌و مەرجى یەکەمیان بریتى بوو لەسەربەخۆیی نیشتمانى عەرەبى. هەروەها لەدواى شۆڕشى ئۆکتۆبەر وڵاتى فینلەندا سەربەخۆیى خۆى وەرگرت، لەماوەى سەربەخۆبووندا ئەم دەوڵەتە بۆ ماوەى (6) ساڵ ناکۆکى قورس لەنێوان لایەنە سیاسییەکانى وەک چەپى رادیکاڵ و کۆنسێرڤەتیڤەکان و میانڕەوەکاندا هەبوو، بەڵام سەرئەنجام دەوڵەتەکەیان هێنایەسەر مێزى گفتوگۆ‌و پاشان توانیان دەوڵەت بکەنە بەرژەوەندى هاوبەشى نێوانیان و دواجار چەمک و پرانسیپەکانى سۆشیال دیموکراتیان کرد بەسیستمى سیاسى دەوڵەتەکەیان. بۆ هەر گەلێک ئەم ئەزموونانەى لاى سەرەوە میکانیزمێکى سیاسى راستەقینەن، بەپێچەوانەشەوە هەر گەلێکى بندەست شۆڕش و پارتە سیاسییەکانى مافى سەربەخۆیى فەرامۆش بکەن و سەرقاڵبن بەباس و خوازى یەکسانى و دیموکراسییەوە ماناى وایە کەوتوونەتەوە هەڵەیەکى زانستى سیاسییەوە، بێگومان بۆ کوردیش ئەم ئارگۆمێنتە راستە کە حاڵى حازر لەناو ئەم هەڵەیەدا ژیان بەڕێدەکات! . بەکورتی، تا سەربەخۆ نەبیت، نا‌توانیت دیموکراتخواز بیت مەگەر لەخەیاڵدا. تەنانەت سەختە بتوانیت شەفاف بیت، چونکە ترسی داگیرکەر ناهێڵێت لەکاتێکدا لای کەم نیوەی سەروەتی ماڵەکەتی بەدەستەوەیەو هەمیشە بەسەر سەرتەوەیە پشکێکی گەورە لەداهات و سەروەت بەزۆرەملێ بۆ خۆی بەرێت. هاوڵاتى: بەڕێزت ئاماژەت بەفکرو سیاسەتى هاوردە کرد! دەمەوێت ئەم بۆچوونەت زیاتر روونبکەیتەوەو ئەگەر بکرێت بە بۆچوونی فەیلەسوفان دەوڵەمەندتری بکەیت، ئایا (رانسێر) هیچ سودێکی لەم رووەوە هەیە؟ دانا بەهادین: فەیلەسوفى فەرەنسى (رانسێر) دەڵێت مامۆستایان هیچ وانەیەک بۆ خوێندکارەکانیان بەرهەم ناهێنن، بەڵکو تەنها وانەیەک دەخەنە بەردەست خوێندکاران کە پێشتر ئامادەکراوە، ئەم بۆچوونە بەسەر سیاسییەکانى ئێرەدا دەچەسپێت. لایەنە سیاسییەکانى کوردستانیش بەرهەمهێنەرى دەقى فکرى بابەتیانە نین بۆ کورد‌و تەنها بەرنامەى ئامادەکراوى پێشوەختەى دەرەوەى خۆیان دەخەنەڕوو لەناو خەڵکى کوردستاندا. لەبەر ئاڵۆزیی بابەتە فکرییەکانی، بەباشى دەزانم لەڕێگەى باسکردنى چیرۆکیکى راستەقینە کەخۆى دەیگێڕێتەوە، یەکێک لەوانەکانى بخەمەڕوو بۆ ئەوەى تێگەیشتن لەفەلسەفەى وانەکەى ئاسان بکەین. لەچیرۆکەکەیدا دەڵێت: (لەدواى جەنگى جیهانى دووەم، مامۆستایەکى فەرەنسى هەلێکى کارى بۆ هاتووەتە پێش لەوڵاتى هۆڵەندا وانە بەزمانى ئینگلیزى بڵێتەوە بە (پێنج) خوێندکارى هۆڵەندى، لەکاتێکدا نە مامۆستاکە هۆڵەندى و ئینگلیزى دەزانێت، نە خوێندکارە هۆڵەندیەکانیش فەرەنسى و ئینگلیزى دەزانن ! ئەم کارە هەم بۆ مامۆستاکە و هەم بۆ خوێندکارەکانیش دوائەندازە قورس و دژوار بوو، بەڵام مامۆستاکە بەهۆى قەیرانە داراییەکانى دواى جەنگى جیهانییەوە بەناچارى ئەم کارە سەختە قبوڵ دەکات و بەگیرفانى خاڵییەوە ملى رێگە دەگرێت و بەرەو وڵاتى هۆڵەندا دەڕوات، لە یەکەم رۆژى رووبەڕوبوونەوەى لەگەڵ خوێندکارەکانیدا فشار لەخۆى دەکات و تەنها لەماوەى چەند دەقیقەیەکدا بەزمانێکى ئینگلیزى کەم و کورت بەخوێندکارەکانى دەڵێت: وانەکەى من ئەم کتێبە ئینگلیزیەى دەستمەو رادەستان دەکەم و لەکۆتایى ساڵ دێمەوە بۆ تاقیکردنەوەى کۆتایى وانەکەتان، خوێندکارانیش کتێبەکەى لێوەردەگرن و پاشان دەستدەکەن بەهەوڵ و کۆشش لەماوەى ئەو ساڵەدا، تەنها لەبەرئەوەى نمرەى دەرچوون بەدەست بهێنن، بەڵام سەیر لەوەدایە هەر پێنج خوێندکارەکە لە مادەى ئینگلیزى مامۆستا فەرەنسیەکەیاندا نمرەى زۆر باش بەدەستدێنن بەبێ هیچ جۆرە یارمەتیدانێکى مامۆستاکەیان !. (رانسێر) لەگێڕانەوەى ئەم چیرۆکەدا مەبەستیەتى پێمان بڵێت: ئەوانەى دەیانەوێت وەک مامۆستا یان وەک سەرکردەى سیاسى خۆیان بخەنەڕوو داهێنەرى (بەرنامە و وانەکان) نین، بەڵکو تەنها بەکارهێنەرى وانەو دەقە بەرهەم هاتووەکانن، واتە ئەگەر مامۆستاش ئامادەگى نەبێت لەوانە وتنەوە، خوێندکار دەتوانێت کۆنترۆڵى وانەکانى بکات ( ئەگەرچى من تا ئاستێکى زۆر هاوڕا نیم لەگەڵ بۆچوونەکەى (رانسێر)دا سەبارەت بەکەم تەماشاکردنى رۆڵى مامۆستا لەناو کایە مەعریفیەکاندا)، بەڵام تائاستێکى باش لەڕەهەندى سیاسییەوە هاوڕاى رانسێرم، چونکە دەبینین هەرکەس و لایەنێکى سیاسى چەمکێکى فکرى و سیاسى دەکات بەناونیشانى خۆى و دەستدەکات بەخۆنمایشکردن. لەکوردستاندا لایەن هەیە چەمکى دیموکراسى کردووە بەناوى خۆیەوە، لایەنێکى تریش چەمکى سۆشیال دیموکرات و ئەوانى دیکەش سۆشیالیزم یان لیبرالێزم ناونیشانى پرۆژە سیاسییەکەیانە، لەکاتێکدا هیچ یەکێک لەسەرکردە کوردەکان داهێنەرى ئەم چەمک و ناوانە نین کە کرودیانن بەناسنامەى پارت و بزووتنەوەکانیان! بەڵکو بەئامادەکراوى لەدەرەوەى عەقڵى خۆیان هاتووەتە بەردەستیان و پاشان پەخشیان کردووەتەوە بۆ ناو خەڵکى کوردستان، هەروەک چیرۆکى پێنج خوێندکارە هۆڵەندییەکە مامۆستاکەش نەبێت خوێندکارەکان خۆیان فێردەبن و بەکۆششى خۆیان دەردەچن، واتە میللەت شتێکی نوێی لەم سەرکردانەوە وەرنەگرتووە. مەبەستم لە بیرۆکەیەکە کەڕەچەڵەکی خۆماڵیی هەبێت و ئەوان میللەتیان فێرکردبێت، بەڵکو بەهۆی (وانەکانی دیموکراسی هاوردەکراوەوە خەریکە وانە بنچینەیەکەی خۆیان لەبیر دەکەن)، خوێندکارەکان میتۆدێکیان هەبوو لەگەڵ دەزگایەکدا بۆیە فێربوون، باشە میللەتی کورد کەمیتۆدێکی راستەقینەی نیە بۆ خوێندن و دەزگای خۆی نیە، چۆن فێری دیموکراسییەت دەبێت؟ روونتر، مەبەستم لەدەزگا دەوڵەتە، لەمیتۆدیش سەربەخۆییە. کە ئەم دووانەی نەبوو، میللەت ناچێتە سەر سکەی خۆی و گەشە ناکات، بەڵکو سەروەتی بەفیڕۆ دەبات. هاوڵاتى: بەگوێرەى ناوەرۆکى هەندێک لەوەڵامەکانت، چەمکى سەربەخۆیى دەخەیتە پێش چەمکەکانى تر بۆ بارودۆخى ئێستاى کوردستان، پێدەچێت بتەوێت بەرەو ئەو ئاراستەیەمان بەریت تاسەربەخۆ نەبین ناکرێت ئێمە وەک کورد بۆمان گونجاو بێت کاربکەین لەسەر هیچ چەمکێکى وەک دادپەروەرى یان دیموکراسى ...هتد. ئایا ئەمە رەها نیە؟ دانا بەهادین: بابەتەکە رەهایی و رێژەیی نیە، لێرەدا یان با بڵێم بە رێژەیی نا‌توانیت ئەم بۆچوونە رەتبکەیتەوە، چونکە من باسی ئەزموونی مێژوویی گەشە و گەشەسەندن دەکەم، لەڕاستیدا سروشتى سیاسى دەوڵەتان ئەو راستییەى خستوەتەڕوو، گەلانى دنیا لەپاش دروستکردنى دەوڵەت توانیویانە سیستمى سیاسى بۆ خۆیان دابڕێژن، بۆ نموونە وەک چۆن دەڵێن دەوڵەتى سۆشیالستى یان دەوڵەتى دیموکراسى، یان دەوڵەتانى سۆشیال دیموکرات بەواتاى ئەوەى دەوڵەت دەبێتە خاوەنى سیستمى سیاسى نەک بەپێچەوانەوە سیستمى سیاسى ببێت بەخاوەندارێتى دەوڵەت، مەبەستمە ئەوە بڵێم ئێمە وەک کورد تا ئێستا نەگەیشتوین بەقۆناغى دەوڵەت و سەربەخۆیى تا بانگەشەى ئەوە بکەین لەسیستمە سیاسییەکەماندا دادپەروەرین یان دیموکراسین، گەر لەپێش دەوڵەت و سەربەخۆیى هەر سیستم و چەمکێک بکەین بەبەرى ژیانى سیاسییماندا بێ‌شک کەوتووینەتە هەڵەى زانستییەوە. دیموکراسی و دادپەوەریی هەر لەخۆیانەوە نابنە بەشێک لێمان، بەڵکو مەرجیان هەیە کەئەویش بوونی دەوڵەتە. بۆ پشتڕاستکردنەوەى بۆچوونەکەم بەپێویستى دەزانم بۆچوونی بیریارى گەورەى بوارى چەمکى دادپەروەرى (جۆن ڕۆڵز ) بەنموونە بهێنمەوە. ئەو دەڵێت: (هیچ گەلێک ناگات بەدادپەروەریی تا لەناو دەوڵەتێکى سەربەخۆدا نەبێت )، چونکە گەلى داگیرکراو ناسەقامگیرە لەڕووى سیاسییەوە، ئەم بۆچوونەش ئەو راستییەمان بۆ دەخاتەڕوو گەلى بندەست و داگیرکراوى وەک کورد بەهۆى ئەوەى جومگە سیاسى و ئابورییەکانمان بەدەست داگیرکەرانەوەیە، کەواتە لە سەقامگیرى سیاسیی‌دا ناژین و لەڕێگەى سەقامگیرى سیاسییشەوە دەتوانین دادپەروەرى بکەین بەسیستمى بەڕێوەبردنى دەوڵەت کە لێى بێبەشین ، کەواتە لەقۆناغى ئێستاماندا پرۆسەى چاکسازى کارگێڕى و نەهێشتنى گەندەڵى و نادادى بەئامانجى دادپەروەریی بەبێ سەربەخۆیی کوردستان کارێکى مەحاڵە، چونکە هەرکات دەوڵەتى داگیرکەر بیەوێت هەرچى نوزە و نەفەسى سیاسى هەیە دەتوانێت لێمان ببڕێت . بەنمونە: ئەگەر حکومەتى هەرێمى کوردستان بەنیاز بێت بووژاندنەوەى ئابورى لەبوارى کەرتى کشتوکاڵیدا بکات، دەوڵەتانى ئێران و تورکیا سەرچاوەکانى ئاومان لێبگرنەوەو بەنداوەکانمان بەسەردا دابخەن ئیتر بەسە بۆ ئەوەى وشکەساڵى جێگە بەپلانى چاکسازى و گەشەکردنى بوارى ئابورى کشتوکاڵیمان چۆڵ بکات. یاخود زۆرجار دەبینین حکومەتى هەرێم باس لەپلانى سەقامگیرکردنى موچەى کارمەندان و فەرمانبەران دەکات، بەڵام تەنها بڕیاردانێک لەڕاگرتنى بەشە بودجەى هەرێمى کوردستان لەلایەن حکومەتى عێراقەوە کاریگەریی بەشێوەیەک دروستدەکات کە سەرلەبەرى پلانەکەى هەرێم قڵپ دەکاتەوە، ئاشکرایە چەندین جار ئەم حاڵەتەشمان بینیوە لەڕێگەى بڕیارە مەرکەزیەکانى عێراقەوە کەچۆن بەقووڵى دووچارى قەیرانى دارایى بووینەتەوە. خەڵکانێکى دیاریکراویش هەن لەڕێگەى دزى و چاوى تەماحکارانەوە بوون بە خاوەنى سەرمایەیەکى هێندە زۆر‌و زەوەندە لەباڵانسى عەقڵ دەرچووە، ئەم خەڵکانەش هێندە هۆکارى سەرەکى نادادى و کۆڵەوارکردنى هەرێمەکەمان نین، هێندەى دەرهاویشتەى نەبوونى سەربەخۆیى و ناسەقامگیرى سیاسین کەوەک میکرۆبێکى کوشندە تەشەنەیان کردووە لەناو زەلکاوى داگیرکراویدا. ئەمەش جۆرێکە لە باجی بندەستیمان وەک گەلى کورد، بەمانایەکى دیکە بنبڕکردنى دزى و گەندەڵیش لەڕێگەى سەقامگیرى سیاسییەوە دەکرێت کەڕەوایەتى دەگەڕێنێتەوە بۆ یاساکانى بەڕێوەبردنى وڵات. هاوڵاتى: ئایا پێویست دەکات کوردستان سنورى سەربەخۆیى هەبێت و پرانسیپى جیابوونەوە بەنموونە لەدەوڵەتى عێراقدا بکات بەستراتیژى سیاسیى خۆى لەکاتێکدا شەپۆلەکانی جیهانگیری سەرتاپای جیهانی بەیەکەوە بەستۆتەوە؟ دانا بەهادین: لەڕاستیدا هەڵوەشاندنەوەى بلۆکى شورەوى و سەرهەڵدانى نەزمى نوێى جیهان، لەسەرچاوە بەرچاوەکانى ئەم قۆناغەن کەپێى دەوترێت سەردەمى جیهانگیرى . من باوەڕم وایە لەڕووى سیاسییەوە سنورى دەوڵەتانى دنیا کاڵ نەبوونەوتەوە، وردتر بڵێم دەوڵەتان سنورەکانى خاکى خۆیان پاراستووە، تەنها یەک نموونەشمان لەسەرانسەرى دنیادا دەستناکەوێت کە گەلێک هەبێت بەهۆى پێشکەوتنەکانى سەردەمەوە دەستبەردارى دەوڵەتى خۆیان بووبێتن و پشتیان کردبێتە پاراستنى سەربەخۆیى سنورەکانیان، بگرە بەپێچەوانەوە ئەو گەلانەشى کە دەوڵەتیان نیە دەیانەوێت ئەم سەردەمەى جیهانگیرى بکەن بەهەلێکى سیاسى و دەوڵەتى سەربەخۆیى خۆیانى تێدا دابمەزرێنن. بەڵام هەروەک ( سلوتەر دایک ) دەڵێت: زۆر لەگەلانى رۆژ هەڵات (هارد وێر)ى جیهانگیرییان وەرگرتووە، نەک (سۆفت وێر)، بۆچوونەکەى (سلۆتەر دایک) بۆ کورد تاڕادەیەکى باش راستى تێدایە، چونکە کورد لەبرى ئەوەى خۆى بدۆزێتەوە لەجیهانى کراوەدا و سنورەکانى خۆى جیابکاتەوە لەگەڵ دەوڵەتانى داگیرکەردا و هەوڵبدات ببێت بەگەلێکى بەرهەمهێن و هاوتەریب بێت لەگەڵ پێشکەوتنەکانى جیهاندا، کەچى پێچەوانەکەى وەرگرتووە، بەنموونە لەناو بەشێکى زۆر لە گروپە سیاسى و رۆشنبیرەکانماندا باس لە بێبایەخى سنورى سیاسى و سەربەخۆیی کوردستان دەکەن و دەیانەوێت بەناوى خۆمۆدێرن کردنەوەوە مافى سەربەخۆبوون بۆ کورد تێهەڵکێشى هزرە کلاسیک و ماوە بەسەرچووەکان بکەن، بە باوەڕى من ئەمەش خۆونکردنەوە نەک خۆ دۆزینەوە . هەروەها سەرلەبەرى ئامێر و بەرهەمەکانى جیهانگیرى لەهەرێمى کوردستان بەنوێترین ڤێرژن بەکاردێنین، بەڵام ناتوانین تەنها یەک ئامێرى سادەشى لێ بەرهەمبهێنین. ئێمە وەک کورد هیچ پێگەیەکى سیاسى و ئابوریمان نیە لەناو شەپۆلەکانى جیهانگیریدا هۆکارى سەرەکیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى خاوەنى دەوڵەتى سەربەخۆى خۆمان نین، هەربۆیە زۆ ر گرنگە لەبرى ئەوەى فۆکەسمان چڕبکەینەوە لەسەر ئەوەى کە سنورمان کاڵ بکەینەوە و ببین بەوەرگرى هارد وێرى جیهانگیرى، پێویستە کارى سیاسى بکەین بۆ بەدەستهێنانى مافى سەربەخۆیى و وەک گەلانى پێشکەوتوى دنیا بەشداربین لەوەرگرتنى سۆفت وێرى جیهانگیرى .
سازدانى: ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ده‌ڵێت له‌ناو کۆبوونه‌وه‌کانى سه‌رکردایه‌تى باسى کۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى نێوان (یه‌کێتى، پارتى، گۆڕان) کراوه‌و کارنامه‌ى خۆیان ئاماده‌کردووه که لامه‌رکه‌زى یه‌کێکه له‌خاڵه‌کانى گفتوگۆکانیان. زوبێر عوسمان، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ ھاوڵاتی ده‌ڵێت: «بۆ پرسى لامه‌رکه‌زى سه‌قفى زه‌مه‌نیمان تاکۆتایى ساڵ داناوه‌و دواى ئه‌وه بڕیارى دیکه‌مان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى و خۆشگوزه‌رانى خه‌ڵکدا ده‌بێت». ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که« حزبه‌که‌م پلانى هه‌یه بۆ دۆخى ئێستاى هه‌رێم و ئه‌و قه‌یرانانه‌ى رووبه‌ڕوومان بوونه‌ته‌وه، چ بۆ پرسى لامه‌رکه‌زى به‌رنامه‌ى جددى و ره‌یسى و ستراتیژیمان هه‌یه، چ بۆ چاره‌سه‌رى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا، چ بۆ ئه‌و ته‌راکوماته‌ى له‌ناوخۆى هه‌رێم دروست بووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى حکومڕانییه‌کى ته‌ندروست و دروست بۆ ئه‌وه‌ى لێکتێگه‌شتنى هاوبه‌ش دروست ببێت». ھاوڵاتی: کۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى نێوان یه‌کێتى و پارتى و گۆڕان له‌سه‌ر پرسى لامه‌رکه‌زى و حوکمڕانى هه‌رێم که‌ى ئه‌نجامده‌درێت؟ زوبێر عوسمان: سه‌باره‌ت به‌کات و شوێن و ماوه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى، من په‌یوه‌دیدار نیم به‌کاروبارى په‌یوه‌ندییه‌کان، ئه‌و پرسه په‌یوه‌سته بهمهکتهبى په‌یوه‌ندییه کوردستانییه‌کان. ھاوڵاتی: له‌ناو سه‌رکردایه‌تى گفتوگۆ کراوه له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى؟ زوبێر عوسمان: به‌دڵنیایییه‌وه باسى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه کراوه، بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه دراوه کهکۆبوونهوهکان به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه‌ک بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه، یه‌کێتى هەموو هه‌وڵێک ده‌دات بۆ ئه‌و قۆناغه‌ى ئێستا تێى که‌وتووین، له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردستانیه‌کان به‌تایبه‌ت بۆ پرسى لامه‌رکه‌زی، به‌ڵام سه‌باره‌ت بەکات و شوێن و ورده‌کاریه‌که‌ی، زیاتر بۆ هه‌ڤاڵانى تر‌و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار، چونکه ئێمه ئێستا لهمهڵبهندهکانین ئه‌و به‌شه‌یان په‌یوه‌ندى بەبهشى کوردستانى و مه‌کته‌بى په‌یوه‌ندییه‌کانه‌وه هه‌یه. ھاوڵاتی: لامه‌رکه‌زى تاچه‌ند پێویسته جێبه‌جێبکرێت، له‌کاتێکدا زۆرجار کێشه دروست بووه لهئیدارهى پارێزگاکان و حکومه‌تى ناوه‌ندى له‌هه‌ولێر، ئایا سه‌قفێکى زه‌مه‌نى داده‌نرێت بۆ ئه‌مه؟ زوبێر عوسمان: به‌دڵنیاییه‌وه لایه‌نه سیاسییه‌کان که ئێستا پێکهێنه‌رى حکومه‌تن، به‌تایبه‌ت ئه‌و سێ لایه‌نه‌ى که‌باسى ده‌که‌یت، به‌و پێیه‌ى کابینه‌ى نۆ ئه‌و سێ لایه‌نه پێکیان هێناوه، بۆیه گرنگه کۆبوونه‌وه‌کان به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ى که هه‌یه‌و بابه‌تى گه‌رمن باس ده‌کرێن و بهتێگهیشنى هاوبه‌ش و کارى پێکه‌وه‌یى و بتوانن زیاتر بۆ هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ى که‌ئێستا به‌رۆکى خه‌ڵکى گرتووه، به‌یه‌که‌وه بڕیار بده‌ن و چى له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکى کوردستانه ئه‌وه جێبه‌جێ بکه‌ن، یه‌کێتى کۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌ى هه‌یه چ بۆ پرسى لامه‌رکه‌زى و چ کارنامه‌ى تر‌ى هه‌یه بۆ واقعى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌و کارنامانه لیژنه‌ى بۆ ته‌رخانکراوه‌و دواتر بۆ کۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌کان ئاماده ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى جێبه‌جێ بکرێت. ھاوڵاتی: گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتى و گۆڕانیش کراوه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش لیژنه دروستبکه‌ن بۆ کارنامه؟ زوبێر عوسمان: نا مه‌رج نیه، یه‌کێتى کارنامه‌ى خۆى بۆ ئه‌و پرسه گه‌رم و گرنگانه‌ى که‌ئێستا ده‌گوزه‌رێن و یه‌کێتى کارنامه‌ى خۆى ئاماده ده‌کات و به‌ڵکو لایه‌نه‌کانى دیکه‌ش ئاماده‌یان کردبێت. ھاوڵاتی: ئه‌و ده‌رچه‌یه بۆ پرسى لامه‌رکه‌زییه یان بۆ ئه‌و پرسه که‌ڵه‌که‌بووانه‌یه که هه‌یه له‌نێوان ئه‌و سێ لایه‌نه‌دا له‌پرسى حوکمڕانى هه‌رێمدا؟ زوبێر عوسمان: ئێمه هه‌موومان ده‌زانین ڤایرۆسى کۆرۆنا جیهانییه‌و هه‌موو جیهانى تێدا زه‌ره‌رمه‌نده، جگه له‌چه‌ند ده‌وڵه‌تێک به‌نموونه چین که زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بوون، ئه‌گینا له‌ئه‌مریکاوه تا هه‌موو شوێنێک، که‌عێراق و هه‌رێمى کوردستانیش به‌و بێ پلانییه که‌هه‌یانه، بێگومان خهسارمهندێکى گه‌وره‌ییه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت تۆ بۆ میلله‌ته‌که‌ت تێبکۆشیت و به‌رنامه‌ت هه‌بێت و پلان و نهخشهڕێگات هه‌بێت، یه‌کێتى ئه‌و پلانانه‌ى هه‌یه بۆ ئێستاى هه‌رێم و ئه‌و قه‌یرانانه‌ى رووبه‌ڕوومان بوونه‌ته‌وه، چ بۆ پرسى لامه‌رکه‌زى به‌رنامه‌ى جدى و ره‌یسى و ستراتیژیمان هه‌یه، چ بۆ چاره‌سه‌رى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا، چ بۆ ئه‌و ته‌راکوماته‌ى له‌ناوخۆى هه‌رێم دروست بووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى حوکمڕانییه‌کى ته‌ندروست و دروست بۆ ئه‌وه‌ى لێکتێگه‌شتنى هاوبه‌ش دروست ببێت، به‌تایبه‌ت ئێمه دوو رێکه‌وتنمان هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتى که بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین شه‌ریکى راسته‌قینه‌و هاوبه‌ش بین له‌بڕیاردان و حوکمڕانى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌ئاراسته‌یه‌کى دروست حوکمڕانى بکه‌ین. ھاوڵاتی: تاچه‌ند پێتانوایه به‌جێبه‌جێکردنى لامه‌رکه‌زى زۆر کێشه‌ى که‌ڵه‌که بوو چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئایا سه‌قفى زه‌مه‌نیتان داناوه وه‌ک کارنامه‌ى خۆتان؟ زوبێر عوسمان: به‌دڵنیایه‌وه سه‌قفى زه‌مه‌نى دانراوه‌و ئه‌و کارنامه‌یه‌ى دامانناوه له‌گه‌ڵ پارتى و گۆڕان باسى ده‌که‌ین که‌پێموایه زیاتر په‌یوه‌ندیداره بهپارتى، تا کۆتایى ساڵ سه‌قفى زه‌مه‌نییه بۆ پرسى لامه‌رکه‌زى. ھاوڵاتی: واتا ده‌توانین بڵێین بۆ جێبه‌جێکردنى لامه‌رکه‌زى سه‌قفى زه‌مه‌نى تاکۆتایى ئه‌مساڵه؟ زوبێر عوسمان: به‌دڵنیاییه‌وه به‌ڵێ، له‌دواى سه‌رى ساڵ کۆبوونه‌وه‌ى دیکه‌مان ده‌بێت، به‌دیراسه کراوى چى له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک بێت بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ین. ھاوڵاتی: یه‌کێتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت راده‌ست بکات؟ زوبێر عوسمان: ئه‌مه په‌یوه‌ندى بهپارتى و یه‌کێتى و گۆڕانه‌وه نییه، تیمه‌کانمان په‌رله‌مانتاره‌کانمان له‌به‌غدا تا توانیوایه دیفاعیان کردووه له‌قوت و موچه‌ى خه‌ڵک، ئه‌مه شتێکه په‌یوه‌ندیداره به‌په‌رله‌مانى عێراقه‌وه، ئه‌مه په‌یوه‌ندى به‌ویستى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و لایه‌نه سیاسییه‌کانه‌وه نییه، وه‌ک یه‌کێتى پێمانوایه ده‌بێت هه‌ر تاکێکى کورد له‌هه‌موو خه‌ڵکانى سه‌ر زه‌وى زیاتر خۆشگوزه‌رانتر ژیان بکه‌ن، به‌ڵام ئایا به‌ویستى ئێمه‌یه. بۆیه یاساى کورتهێنانى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر داوه‌و بووه‌ته یاسا، تازه نه به‌یه‌کێتى و پارتى و لایه‌نه سیاسییه‌کانى دیکه ناتوانین ئه‌و یاسایه هه‌موار بکه‌ینه‌وه یان بیگۆڕین. ئه‌و یاسایه هه‌موو شتێکى ره‌تنه‌کردووه‌ته‌وه بۆ کورد، کۆمه‌ڵێک بڕگه‌و مادده‌ى باشى تێدایه، وه‌ک یه‌کێتى له‌سه‌ر ئاستى هاوسه‌رۆک و مه‌کته‌بى سیاسى له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر خه‌تین، حکومه‌تى هه‌رێمیش وهفدى دانوسانکارى خۆى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بکرێت و ئه‌و یاسایه له‌خزمه‌تى خه‌ڵکى کوردستان به‌رجه‌سته ببێت که په‌یوه‌ندیدارن به‌داهاته‌کان، به‌غداش مه‌رج و رێکارى خۆیان هه‌یه‌و گرنگه رێککه‌وتن بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌و مافى خه‌ڵکى کوردستان وه‌ربگرین. ئه‌گه‌ر ئێمه پاشه‌کشه بکه‌ین له‌حوکمڕانى به‌غدا رۆڵى نابێت، چونکه به‌هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێم ئه‌گه‌ر یه‌کهه‌ڵوێستیش بین له‌به‌غدا ئه‌و قه‌واره گه‌وره‌یه‌مان نییه کاریگه‌ریمان هه‌بێت له‌سه‌ر عێراق له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین باشترین یارى له‌گه‌ڵ به‌غدا بکه‌ین له‌پێناو خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان، تا به‌شێک له‌مافه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین یان هه‌موو مافه‌کانى خه‌ڵک وه‌ربگرینه‌وه. ھاوڵاتی: لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى چووه به‌غداو له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران و چه‌ند به‌رپرسێکى دیکه کۆبووه‌وه، له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى بابه‌تێکى باس کرد که له‌میدیا نه‌خرابێته‌ڕوو؟ زوبێر عوسمان: له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى باس له‌وه‌کرا که به‌شێک لهلێدوانهکانى هه‌رێم کاریگه‌رى نه‌رێنى خراپى هه‌بووه له‌سه‌ر شیعه‌و سوننه‌کان ئه‌وه کاردانه‌وه‌ى هه‌بووه له‌سه‌ر یاساکان، ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى باسکراوه دڵخۆشکه‌ره‌یه، به‌غدا به‌تایبه‌ت شیعه‌کان خۆیان به‌دوژمنى خه‌ڵکى کوردستان نازانن و پێیانوایه پێویسته به‌شێوه‌یه‌کى یه‌کسان داهاتى عێراق بۆ هه‌موو عێراقییه‌کان خه‌رج بکرێت. ھاوڵاتی: ئایا کادرانى یه‌کێتى نیگه‌رانن له‌م دۆخه‌ى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌ت له‌پرسى دارایى و ئابووریدا؟ زوبێر عوسمان: کادره‌کانى ئێمه‌ش کوڕى ئه‌و خه‌ڵکه‌ن، خۆشمان کورى ئه‌و ههژارانهین که له‌ناو خه‌ڵکدان، رۆژانه خۆمان ده‌چینه ناو خه‌ڵک، ته‌بعه‌ن موعاناتى گه‌وره هه‌یه له‌ناو خه‌ڵکداو ئێمه جیانهکراوینهتهوه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا هه‌مان فیئهو توێژى خه‌ڵکین، ئێمه‌ش به‌موچه ده‌ژین، نه‌ک هه‌ر کادره‌کانمان خۆشمان له‌ئاستى سه‌رکردایه‌تى و مه‌ڵبه‌ند، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر کادرى یه‌کێتى کادرو هه‌موو ئه‌ندامانى لایه‌نه سیاسییه‌کانى دیکه هه‌مان گرفتیان هه‌یه. به‌شێک له‌خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان چاویان له‌سه‌رکردایه‌تى نوێى یه‌کێتییه ده‌رچه‌و چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا هه‌رێمى کوردستان بدۆزێته‌وه، ئێمه گه‌شبین و ئومێدمان هه‌یه چی به‌یه‌کێتى بکرێت ئه‌نجامى ده‌دات، ئێمه وه‌کو یه‌کێتى چاوه‌ڕێین تا کۆتایى ئه‌مساڵ به‌رنامه‌ى کارى پێکه‌وه‌یى ئه‌نجامبده‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى دیکه، ئه‌گه‌ر کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌بن تا سه‌رى ساڵ ئه‌گه‌رو کارتى دیکه‌مان له‌پێناو خه‌ڵکى کوردستان ده‌بێت، کارته‌کانى دیکه‌مان تاقى ده‌که‌ینه‌وه، کام رێچکه باش بێت له‌پێناو خه‌ڵکدا بۆ باشتر کردنى دۆخى خه‌ڵک ئه‌وه هه‌ڵده‌بژێرین.