ئارا ئیبراهیم رێبوار که‌ریم مه‌حمود، ئه‌ندامى فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى هیوا له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى ئاینده ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه بودجه ده‌ستپێده‌کات و به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت چاره‌سه‌رى دارایى هه‌رێم ناکات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت رێککه‌وتن نه‌کات". رێبوار که‌ریم مه‌حمود، ئه‌ندامى فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى هیوا له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه بودجه‌ى 2021 رۆژى دووشه‌ممه 15ى ئازار له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستپێده‌کات و تا ئێستا لایه‌نه شیعه‌کان هیچ ده‌قێکى به‌دیلیان نه‌هێناوه له‌باره‌ى پشکى کورد له بودجه‌که‌دا". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد وه‌ک فراکسیۆنه کوردییه‌کان هه‌موو موته‌فقین له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه‌ى له‌نێو پرۆژه بودجه هاتووه که تایبه‌ته به پشکى کور دو حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێککه‌وتنیان له‌سه‌ر کردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌رى دووه‌م و سێیه‌میش هه‌یه. له‌باره‌ى ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه‌کرد که لایه‌نه شیعییه‌کان ده‌قێکى دیکه بهێنن تا پێش دووشه‌ممه‌و کورد‌و شیعه له‌سه‌رى رێکبکه‌ون و مافى موچهخۆرانى هه‌رێمى تێدا پارێزراو بێت ئێمه ده‌نگى پێده‌ده‌ین، وتیشى:" ئه‌گه‌رى سێیه‌م ئه‌وه‌یه که رێککه‌وتن نه‌کرێت و پشکى کورد هه‌ر باس نه‌کرێت ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێکى لاوازه". رێبوار که‌ریم مه‌حمود هۆشدارى دایه سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد که رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق به قازانجى هه‌رێمى کوردستاندا ده‌بێت، وتیشى:" ئێستا نرخى نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌هاى دینار دابه‌زیووه‌و داهاتیان زیادى کردووه ره‌نگه ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم به‌لایانه‌وه ئاسایى بێت رێککه‌وتن نه‌کرێت، به‌ڵام ئه‌م شه‌پۆله‌ى ئێستاى کۆرۆنا نرخى نه‌وت داده‌به‌زێنێت و وانامێنێت". هاوکات له‌باره‌ى ئه‌و هه‌وڵه‌ى مسته‌فا کازمى بۆ دیالۆگى سیاسى نێوان لایه‌نه‌کان، تا چه‌ند به قازانجى رێککه‌وتنى هه‌رێم و عێراق ده‌شکێته‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که ئه‌و دیالۆگى سیاسییه فریاى بودجه ناکه‌وێت و کاتى که‌م ماوه، وتیشى:" مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن دوور له ساخته‌کارى ئه‌نجام بدرێت و ئه‌نجامه‌کان قبوڵ بکرێت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌یه له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ئیعتبارى زیاتر ببێت". له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021 دا نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت به 42 دۆلار دیارى کرا دواتر لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق کردیانه 45 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک، له‌ئێستادا هه‌وڵێک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بکرێته 51 دۆلار، به‌و پێیه‌ى به‌رمیلێک نه‌وتى خاو له‌سه‌رو 67 دۆلاره‌وه‌یه‌و عێراق له ئێستادا به‌رمیلێک نه‌وتى خاو به 63 دۆلار ده‌فرۆشێت. رێبوار که‌ریم مه‌حمود ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه ئه‌و هه‌وڵه هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى هاتنى شه‌پۆلى کۆرۆناوه مه‌ترسى هه‌یه نرخى نه‌وت وه‌ک ئێستا نه‌مێنێته‌وه‌و داببه‌زێت، ئه‌وکات عێراق تووشى سه‌دمه ده‌بێت.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندیى هه‌په‌گه ده‌ڵێت کۆماجڤاکێن کوردستان رێز له سه‌روه‌رى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان ده‌گرێت و ڕاشیگه‌یاند:" کراوه‌ین بۆ دانوستانێک که خزمه‌ت به‌ئارامیى و ئاشتى له ناوچه‌که ده‌کات". باهۆز ئه‌رداڵ فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندیى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه، چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ (ستێرک تى ڤی) ئه‌نجامداوه‌و وتى:" گه‌ریلا له گاره گورزێکى قورسى له دوژمن‌دا، هێزى گه‌ریلا جارێکى دیکه نیشاندرا، ده‌وڵه‌تى تورک له‌م ساڵانه‌ى دواییدا هه‌ر پرۆپاگه‌نده ده‌کات و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌کات که گه‌ریلا چیتر ناتوانێت شه‌ربکات، به‌ڵام هه‌ڤاڵان به به‌رخۆدانى خۆیان پڕۆپاگهندهکانى ده‌وڵه‌تى تورکیان پوچه‌ڵ کرده‌وه". ناوبراو له‌سه‌ر کاردانه‌وه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتنى گاره‌ش وتیشى:" ئه‌وانه‌ى زۆر دڵیان به سه‌رکه‌وتنى گاره خۆش بوو، خه‌ڵکى باشوورى کوردستان و به‌تایبه‌تیش خه‌ڵکى بادینان بوون، ئه‌گه‌ر به‌ڕێوبه‌رانى باشوورى ڕێگه‌یان بدایا، گه‌له‌که‌مان له ئاکره، ئامێدى و سه‌رسنگ ئاهه‌نگى گه‌وره‌یان ده‌گێڕا، ئه‌مه نیشانده‌دات که گه‌له‌که‌مان له باشوور چیتر له ڕاستیى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆسه‌ر هه‌موو کوردستان تێگه‌یشتوون و به‌رخۆدانى گه‌ریلا ته‌نیا به هى په‌که‌که نازانن و به هى هه‌موو گه‌لى کوردى ده‌زانن". ئه‌رداڵ ڕێزگرتن له خه‌باتى پارچه‌کانى دیکه به ئه‌رکێکى نه‌ته‌وه‌یى ده‌زانێت و ده‌ڵێت: به‌ڕێوبه‌ریى که‌جه‌که به ئاشکرا ڕایگه‌یاند که ئێمه ڕێز له به‌ڕێوبه‌ریى و پێشمه‌رگه‌کانى باشوورى کوردستان ده‌گرین و دهیاننانسین، هه‌ڵویستمان له‌م باره‌وه دیاره، پێویسته "به‌ڕێوبه‌ریى باشووریش بێت و بڵێت ئێمه‌ش ڕێز له تێکۆشانى په‌که‌که و خه‌ڵکى باکوور ده‌گرین، ڕێز له خۆبه‌ڕێوبه‌ریى و خه‌ڵکى ڕۆژئاواى کوردستان ده‌گرین، ئه‌مه ئه‌رکێکى کوردستانى و نه‌ته‌وه‌ییه له‌سه‌ر شانى به‌ڕێوبه‌رانى باشوورى کوردستان". له‌سه‌ر ئامانجى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیش، باهۆز ئه‌رداڵ وتی: ئامانجى ستراتژیکى ده‌وڵه‌تى تورک له به ئامانجکردنى گاره، شه‌نگال و خاکورک، داگیرکردنى باشورى کوردستانه، ئێستا بیانوى کاربه‌ده‌ستانى باشوور ئه‌مه‌یه که گوندییه‌کان هاتوچۆیان ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى تورک بێته ناوچه‌که، ئه‌و کات هاتۆچۆى نێوان هه‌ولێر-دهۆک ئاسان نییه، سوپاى تورک ته‌نیا بۆ لێدان له ئێمه نایه‌ت، داوامان له به‌ڕێوبه‌رانى باشوور ئه‌مه‌یه که له‌مه تێبگه‌ن و به‌و پێیه هه‌ڵویست وه‌رگرن، ئه‌مه مه‌ترسییه‌که له‌سه‌ر دۆزى کورد به گشتی. باهۆز ئاماده‌یى په‌که‌که بۆ دانوستانێک که خزمه‌ت به ئاشتى له ناوچه‌که بکات ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵیت:" ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کورد کارى کردووه، قازانیشى لێى بینیوه زیانى لێى نه‌بینیوه، په‌که‌که له کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هێزێکى گه‌وره‌یه، خاوه‌ن کاریگه‌رییه له‌سه‌ر هاوسه‌نگییه‌کان، په‌که‌که بۆ دانوستانێک که خزمه‌ت به ئارامیى و ئاشتى ناوچه‌که ده‌کات کراوه‌یه، سیاسه‌ت تا ئێستا ئه‌نجامى نه‌بووه، ئه‌و حساباته‌ى که په‌که‌که به‌ده‌ر له بابه‌ته‌کان بهێڵدرێته‌وه ئه‌نجامى نه‌بووه و ناشبێت". له به‌رده‌وامیدا ئه‌رداڵ ده‌ڵێت: ئه‌مه بانگه‌وازییه‌ک ته‌نیا بۆ به‌ڕێوبه‌رانى ئه‌مریکا نییه، بۆ هه‌موو هێزه هه‌رێمیى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیشه، دانوستان له‌گه‌ڵ په‌که‌که به قازاشتى ئه‌وانه، ئێوه ناچار نیین له چاوى ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه سه‌یرى کێشه‌ى کورد بکه‌ن یان وه‌ک ئه‌ردۆغان سه‌یرى په‌که‌که بکه‌ن، به ڕاستى کاتى ئه‌وه هاتووه که چیتر ڕاى گشتى داواى ئه‌مه بکات، کاره‌کانى ده‌رهێنانى په‌که‌که له لیستى تیرۆر تا ئاستێک هاتووه، وڵاتانى ئه‌وروپاش هه‌موو قه‌رزدارى په‌که‌که‌ن، په‌که‌که پێویسته له لیستى تیرۆر ده‌ربهێنرێت و به‌و شێوه‌یه قهرزداریى خۆیان به په‌که‌که سافى بکه‌نه‌وه. هاوکات باهۆز ئه‌رداڵ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ى که په‌که‌که‌یى بوون شانازییه ده‌شڵیت:" په‌که‌که نه‌بوایه له کۆبانێ چى ده‌قه‌وما؟ په‌که‌که نه‌بوایه له شه‌نگال چى ده‌قه‌وما؟ په‌که‌که نه‌بوایه له ناوچه‌که چى ده‌قه‌وما؟ خه‌بات و تێکۆشانى په‌که‌که جێى سه‌ربه‌رزییه، هه‌موو فه‌رمانده و کادره‌کانى په‌که‌که سه‌ربه‌رزن به په‌که‌که‌یى بوون". له کۆتاییشدا باهۆز ئه‌رداڵ فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندیى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه، وتی:" په‌که‌که نه‌بێت دۆزى کوردیش نییه، هه‌موو ده‌بێت ئه‌م ڕاستیه بزانن، ئه‌وانه‌ى نازانن پێویسته مێژووى دوور و نزیکى گه‌لى کورد ببینن و بزانن په‌که‌که واتاى چییه؟ ئێستاش ئه‌مه ئاشکرا بووه که ده‌وڵه‌تى تورک ته‌نیا دوژمنى کورد نییه، دوژمنى عه‌ره‌ب، ئه‌رمه‌ن و هه‌موو که‌سێکه".
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن دکتۆره دیلمان ئازاد، پسپۆرى پزیشکى دادوه‌رى تاوانناسى به‌پێویستى داده‌نێت حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ک هه‌موو وڵاتانى جیهان سانسۆر بخاته‌سه‌ر ئینته‌رنێت تا رێگرى لهبهدڕهوشتى بکرێت. دکتۆره دیلمان ئازاد، پسپۆرى پزیشکى دادوه‌رى تاوانناسى، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌شڵێت:» ئه‌رکى گه‌وره ده‌که‌وێته سه‌ر په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و دایکان و باوکان». هاوڵاتى: هۆکارى لادانى منداڵ یان هه‌رزه‌کاران لهدابونهریتى کۆمه‌ڵگه چیە؟ دکتۆره دیلمان ئازاد: لادانى په‌روه‌رده‌ى ناته‌ندروستى منداڵ و هه‌رزه‌کاران به‌دڵنیاییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ى نادروستى کۆمه‌ڵگه‌و خێزان و دایک و باوک و قوتابخانه‌ش به‌پله‌ى یه‌که‌م، چونکه پله‌ى یه‌که‌مى هه‌یه له‌په‌روه‌رده‌کردنى منداڵان، بۆیه ئه‌رکى زۆر گه‌وره‌ى ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. هاوڵاتى: بۆچى زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌کۆمه‌ڵگه لاده‌ده‌ن، دایک و باوکیان که‌سانى خاوه‌ن رێزن و ره‌وشتێکى به‌رزیان هه‌یه؟ ئایا ئه‌مه کاریگه‌رى ته‌کنه‌لۆجیا و بێکاریگهریبوونى ئامۆژگارى دایک و باوکانه؟ دکتۆره دیلمان ئازاد: زۆرجار دایک و باوک خۆى ره‌وشت به‌رزیش بێت، هه‌وڵى زۆرى ده‌وێت له‌گه‌ڵ منداڵ و ماندووبونى زۆرى ده‌وێت بۆ په‌روه‌رده‌کردنى، چونکه منداڵ ته‌نیا له‌ناو خێزاندا نیه‌و ده‌چێته ده‌ره‌وه‌و په‌روه‌رده‌ى ده‌ره‌وه‌ى خێزانیش وه‌رده‌گرێت، بۆیه هه‌یه له‌ده‌ره‌وه په‌روه‌رده‌ى ناشرین و نادروست وه‌رده‌گرێت و ته‌واو له‌خێزانه‌که‌ى جیاواز ده‌بێت، بۆیه دووباره قوتابخانه رۆڵى سه‌ره‌کى ده‌بێت. هاوڵاتى: ئایا به‌چ پێوه‌رێک ده‌توانین بڵێین منداڵان و هه‌رزه‌کاران تووشى لادانى کۆمه‌ڵایه‌تى بوون له‌کاتێکدا سه‌رده‌م گۆڕاوه و داخوازى منداڵى ئێستا له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌ى دایکان و باوکان جیاوازه؟ دکتۆره دیلمان ئازاد: له‌گه‌ڵ گۆڕینى سه‌رده‌م منداڵ و نه‌وه‌ش ده‌گۆڕێت و بیروڕایان ده‌گۆڕێت، به‌ڵام ده‌توانرێت وابکرێت به‌ره‌وپێشى ببرێت و به‌ره‌و باشتر بگۆڕێت، ئه‌ویش به به‌کارهێنانى ته‌کنه‌لۆژیا به‌شێوه‌یه‌کى جوان، چونکه به‌کارهێنانى ته‌کنه‌لۆژیا زۆر رۆڵى هه‌یه، منداڵ دێته لامان ته‌نیا له‌ڕێگه‌ى ته‌کنه‌لۆژیاوه هاوڕێیه‌تى دروستکردووه، بۆیه ئه‌وه لادانه به‌ره‌و لادانێکى خراپیش، یاخود منداڵێک که سناپى هه‌یه‌و کێشه‌ى بۆ دایک و باوکى دروستکردووه ئه‌وانه هه‌مووى لادانه لهدابونهریتى کۆمه‌ڵگه‌و خراپ به‌کارهێنانى پێشکه‌وتنه‌کانه. هاوڵاتى: دایکان و باوکان و نه‌وه‌کانى ئێستا له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ى دوو سه‌رده‌مى ته‌واو جیاوازن چى بکرێت تامنداڵ له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌ک په‌روه‌رده بکرێت هه‌م کێشه بۆ خێزان دروست نه‌کات هه‌م بۆ ده‌وروبه‌رى؟ دکتۆره دیلمان ئازاد: گرنگترین شت په‌روه‌رده‌ى منداڵ له‌ناو قوتابخانه‌کاندا رێکبخرێت، دواى قوتابخانه دایکه‌کان هۆشیاربن و ئاگاداربن له‌به‌کارهێنانى ته‌کنه‌لۆژیاى ده‌ستى منداڵه‌کانیان، چونکه وه‌ک ده‌ریا قوڵه‌و بۆیه هه‌ر شتێک له‌ناو کۆمه‌ڵگه و وڵات‌دا کۆنتڕۆڵى نه‌بوو، ده‌بێت له‌لایه‌ن دایک و باوکانه‌وه کۆنتڕۆڵێکى ته‌واو بکرێت و په‌روه‌رده‌ى منداڵ وه‌ک دیراسه‌ى لێ بێت و مامۆستایانیش راهێنانى پێبکرێت. هاوڵاتى: تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان تاچه‌ند هانده‌ربوون بۆ په‌روه‌رده‌ى خراپ یان به‌دڕه‌وشتى؟ دکتۆره دیلمان ئازاد: تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نه‌ک ته‌نیا هانده‌رن، هۆکارى سه‌ره‌کین بۆ کارى ناشرین و بهدڕەوشتى، بۆ نموونه بوونى ئه‌و مۆدێلانه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت هانده‌رێکى هه‌ره خراپى هه‌رزه‌کارانه، چونکه هه‌رزه‌کار لهتهمهنێکدایه به‌زۆر شت ههڵدهخەڵهتێنرێن، یان سایته جۆراوجۆره‌کان و یارییه‌کان که منداڵان و هه‌رزه‌کاران له‌گه‌ڵ یه‌ک قسه ده‌که‌ن و فێرى شتى خراپ ده‌بن. هاوڵاتى: پێتوایه دایک و باوکان له‌په‌روه‌رده‌کردن کشاونه‌ته‌وه یاخود واقعى بوونى ئۆنلاین و ئینته‌رنێت دهسهڵاتیانى که‌مکردووه‌ته‌وه؟ دکتۆره دیلمان ئازاد: به‌پێى ئه‌و که‌یسانه‌ى من ده‌یبینم رۆژانه‌و دێنه لاى پزیشکى دادوه‌رى، کهمتهرخهمییهکى ته‌واو له‌په‌روه‌رده‌کردنى منداڵ هه‌یه، به‌گشتى دایک و باوکى ئێستا زیاتر سه‌رقاڵى کارى ده‌ره‌وه‌ن و له‌په‌روه‌رده‌ى منداڵه‌کانیان که‌مێک ده‌ستیان که‌متر هه‌یه و بۆیه قوتابخانه زۆر گرنگه‌و به‌رده‌وام منداڵ پێویسته هۆشیار بکرێته‌وه‌و ئاگادار بکرێته‌وه له‌کارى ناشرین و نادروست. هاوڵاتى: چى زۆر گرنگه بکرێت بۆ هه‌رزه‌کاران و گه‌نجان؟ دکتۆره دیلمان ئازاد: هۆشیارى. هاوڵاتى: هۆشیارى کێ ده‌بێت ئه‌نجامى بدات؟حکومه‌ت یان دایک و باوک؟ بۆ په‌روه‌رده‌کردنى دروست؟ دکتۆره دیلمان ئازاد: هۆشیاریى کۆمه‌ڵگه‌و منداڵان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى دایک و باوک و قوتابخانه‌و ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌و که‌سانه‌ش که پسپۆرن و هه‌ریه‌که‌ى له‌بوارى خۆیدا هۆشیارى بدات. ئێمه وه‌ک پزیشک و تووێژه‌ره‌کان و کۆمه‌ڵناسه‌کان و مامۆستایان هه‌ریه‌که‌ى له‌بوارى خۆیدا هۆشیارى بدات و ده‌ست نه‌کێشێته‌وه له‌په‌روه‌رده‌ى منداڵه‌کان. هاوڵاتى: حکومه‌ت ده‌توانێت سانسۆر بخاته‌سه‌ر هه‌ندێک به‌رنامه و یارى که‌کاریگه‌رییان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ى منداڵ هه‌یه؟ دکتۆره دیلمان ئازاد: وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى به‌رپرسه له‌دراماو به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنییه‌کان و که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌کان و سانسۆرکردنیان، بۆیه له‌هه‌موو وڵاتێک هه‌یه‌و ده‌بێت حکومه‌ت بیکات، به‌ڵام که نه‌کرێت ده‌بێت دایک و باوکان هێڵى ئینته‌رنێت له‌ماڵه‌کانیاندا سانسۆر بکه‌ن و ئه‌و ئه‌رکه بگرنه ئه‌ستۆ. به‌دڕه‌وشتى له‌وکاته‌دا به‌ده‌رده‌که‌وێت که‌گه‌نجه‌کان دێن بۆ پشکنین، که کچێک ههرزهکارهو له رێگه‌ى فه‌یسبوک له‌گه‌ڵ کوڕێک یا چه‌ند کوڕێک په‌یوه‌ندى هه‌یه‌و بووەته کێشه‌ى خێزانى و یاخود پاره‌ى ماڵه‌وه بۆ کوڕه بدزێت، ئه‌وانه دوو نمونه‌ى زۆرن و هه‌موویان به‌دڕه‌وشتین
هێمن حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆکى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ڤگه‌رى جڤاتى دیموکراتیک (ته‌ڤده‌م) ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که‌ده‌بێت له رۆژئاڤاى کوردستان یه‌ک ئیداره‌و یه‌ک هێزى سه‌ربازیى هه‌بێت و ده‌شڵێت:» ئه‌زموونى باشورى کوردستان (هه‌رێمى کوردستان) دووباره ناکه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌مریکا پشتیوانى ئه‌و بۆچوونه‌ى کردووین». غه‌ریب حه‌سۆ هاوسه‌رۆکى ته‌ڤده‌م له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى هاوڵاتى ده‌شڵێت:» تورکیا نایه‌وێت ئه‌نه‌که‌سه له‌ناو یه‌کڕیزیى ماڵى کورددا بێت و بچێته ناو یه‌کڕیزیى کورده‌وه، چونکه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى تورکیا به‌وه تێکده‌چێت». هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆکى ته‌ڤده‌م جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که‌تورکیا په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ روسیا به‌هێزتر ده‌کات به‌و هیوایه‌ى که له‌ڕێى ئه‌وانه‌وه هه‌ندێک ئه‌نجامى ده‌ستبکه‌وێت له‌ناو سوریاداو پێشیوابوو» تورکیا بۆى ده‌رکه‌وتووه له‌ڕێى ئه‌مریکییه‌کانه‌وه ناتوانێت هیچى ده‌ستبکه‌وێت له‌سوریادا». هاوڵاتى: پێتانوایه هاتنى بایدن چى له‌سیاسه‌تى ئه‌و وڵاته له‌سوریا ده‌گۆڕێت؟ غه‌ریب حه‌سۆ: ره‌نگه ئه‌مریکا بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێکه‌وتنى (٥+١) که‌تایبه‌ته به‌ڕێکه‌وتنى نه‌وه‌وى ئێران، ئه‌وه‌ش پێویستى به‌سیاسه‌تێکى نه‌رم هه‌یه، له‌و حاڵه‌ته‌شدا ئه‌مریکا پێویستییه‌کى ئه‌وتۆى به‌تورکیا نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا توندبێت به‌رامبه‌ر ئێران ئه‌وا ئه‌وکاته پێویستى به‌تورکیا هه‌یه. پێشتر تره‌مپ سیاسه‌تى به‌رامبه‌ر ئێران توندبوو، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستى به‌تورکیا بوو، بۆیه پێیوت من هێزه‌کان له‌باکورى سوریا ده‌کشێنمه‌وه تۆ وه‌ره ناو باکورى سوریا، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش ئه‌خلاقى تێدا نه‌مابوو، بۆ دژایه‌تیکردنى ئێران ئیراده‌و دۆستایه‌تى گه‌لى کوردى له‌باکورى سوریا بنپێ کرد. ئێستا ئیداره‌ى ئه‌مریکا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سیاسه‌تێکى نه‌رم به‌رامبه‌ر ئێران په‌یڕه‌وبکات، تورکیاش به‌وه ته‌نگاو بووه، ده‌بێت ئیراده‌ى گه‌لان به‌تێکۆشانى خۆیان به‌ره‌وپێشه‌وه بڕوات، ئه‌مریکا له‌ناو سوریا له‌چوارچێوه‌ى هاوپهیمانیەتى بوونیان دژى داعش هه‌یه‌و بوونیان له‌سوریا ته‌نیا له‌به‌ر نه‌وت نییه وه‌ک ئه‌وه‌ى تره‌مپ به‌ئاشکرا ده‌یوت، تائێستا سیاسه‌تى ئیداره‌ى نوێى بایدن سه‌باره‌ت به‌سوریاو باکورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا روون نییه چۆن ده‌بێت، که ئایا ده‌کشێته‌وه یان نا، ئایا مه‌به‌ستى ته‌نیا نه‌وته یان سیاسه‌تێکى فراوانتره، به‌ڵام بهبڕواى من ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ى نه‌وتدا نامێنێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه گۆڕانکارى له‌سیاسه‌تى ئه‌مریکا له‌باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا ده‌گۆڕێت و به‌ره‌وپێش ده‌چێت. هاوڵاتى: له‌دوای رۆیشتنى تره‌مپ ده‌بینین هاوکارییه سه‌ربازییه‌کان بۆ رۆژئاڤا زیادى کردووه؟ غه‌ریب حه‌سۆ: تره‌مپ که‌سانێکى ئهزموندارو شاره‌زاو خاوه‌ن کاریگه‌رى له‌ئیداره‌که‌ى دوورخسته‌وه، له‌وانه جۆن بۆڵتن و برێت مه‌کگۆرک و جۆزیف بۆتیل و که‌سانى دیکه، له‌شوێنى ئه‌وان که‌سانێکى دانا که‌دۆستایه‌تیان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌بوو، ئه‌وه‌ش ده‌ستى تورکیاى ئاواڵاکرد کهپیشتیوانى له‌تیرۆر بکات. ئێستا که‌ئه‌وانه‌ى تره‌مپ لایبردبوون جارێکى دیکه دێنه‌وه سه‌ر کار به‌تایبه‌ت برێت ماکگۆرک کە تورکیا ناڕازییه، بۆیه تورکیا زیاتر به‌ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریکا ته‌نگاو بووه به‌وپێیه‌ى دۆسته‌کانى لهئیدارهى ئه‌مریکا دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا تورکیا په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ رووسیا به‌هێزتر ده‌کات، به‌و هیوایه‌ى که له‌ڕێى ئه‌وانه‌وه هه‌ندێک ئه‌نجامى ده‌ستبکه‌وێت له‌ناو سوریادا، چونکه تورکیا بۆى ده‌رکه‌وتووه له‌ڕێى ئه‌مریکییه‌کانه‌وه ناتوانێت هیچى ده‌ستبکه‌وێت له‌سوریادا. هاوڵاتى: پێشتر تره‌مپ ئاماژه‌ى به‌وه‌کردبوو که‌ئێمه ته‌نیا بۆ نه‌وت له‌سوریا ماوینه‌ته‌وه، به‌ڵام ئیداره‌ى نوێ وتى ئێمه ته‌نیا بۆ نه‌وت له‌سوریا نین؟ غه‌ریب حه‌سۆ: بێگومان بوونى ئه‌مریکا له‌باکورى سوریا ته‌نیا بۆ نه‌وت نییه، به‌ڵکو سیاسه‌ت و ستراتیژى فراوانى خۆى هه‌یه، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌مریکا رۆڵێکى به‌هێزترو کاریگه‌رترى هه‌بێت له‌سوریادا بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و کێشانه‌ى که‌ساڵانێکه هه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌ندێک سیاسه‌تى نوێ په‌یڕه‌و بکرێن. هاوڵاتى: له‌م ماوه‌یه‌دا ئاڵۆزییه‌ک له‌نێوان رژێمى سوریا‌و هه‌سه‌ده‌و ئاسایشی رۆژئاڤا له‌قامیشلۆ دروست بوو هۆکاره‌که‌ى چى بوو؟ غه‌ریب حه‌سۆ: ئه‌و کێشه‌یه‌ى که له‌قامیشلۆ روویدا له‌ئه‌نجامى رێککه‌وتن بوو که له‌نێوان رژێم و تورکیا هه‌یه، که له‌ساڵى ١٩٩٨ واژۆ کراوه‌و تائه‌مڕۆش جێبه‌جێ ده‌کرێت. رژێم خۆى پابه‌ندى ئه‌و رێککهوتنهیهو تورکیاش به‌هه‌مان شێوه به‌شێکى زۆرى خاکى سوریاى داگیرکردووه‌و کارى تیرۆرستى له‌سوریا ئه‌نجامده‌دات. رژێم له‌قامیشلۆو حه‌سه‌که ویستى هه‌ندێک ئاژاوه دروستبکات و ئارامى قامیشلۆو حه‌سه‌که تێکبدات و هاوکارى تورکیا بکات له‌بوارى سیخوڕی، بۆ پاراستنى ئه‌منیه‌تى قامیشلۆ ئاسایشى رۆژئاڤا به‌ئه‌رکى خۆى هه‌ستاو رێگرى له‌و ئاژاوه‌و ئاڵۆزییه گرت، هه‌ندێ شه‌ڕ دروست بوو له‌نێوان ئاسایش و ئه‌و سیخوڕانه‌ى که له‌سه‌ر رژێم حساب ده‌کرێن، ویستان ئارامى و ئاسایشى قامیشلۆ تێکبده‌ن، به‌ڵام ئاسایش زیانى باشى لێدان، دواتر ریشسپى و رووسییه‌کان هاتنه به‌ینه‌وه، له‌ئه‌نجامدا رێگا کرایه‌وه که نه‌وت و پێداویستییه‌کان بۆ که‌مپى شه‌هباو شێخ مه‌قسود بڕوات. ئێستا ره‌وشه‌که ئارامه‌و ژیان نۆرماڵ بووه‌ته‌وه، ئاڵۆزییه‌که دامرکاوه‌ته‌وه. هاوڵاتى: گفتوگۆکانی رژێمى سوریا‌و ئیداره‌ى خۆسه‌ر چى به‌سه‌رهات ئایا شکستیان هێناوه؟ غه‌ریب حه‌سۆ: رژێم کهسیستهمى فیدراڵى قبوڵ ده‌کات یان نایکات ئه‌وه پرسێکى جیاوازه، به‌ڵام رژێم ئیراده‌ى کوردى و زمانى کوردى و که‌سایه‌تى کوردى قبوڵ ناکات، رژێم بهفکرى به‌عسى شۆڤێنى خۆ به‌ڕێوه‌ده‌بات و هیچ میلله‌تێکى دیکه قبوڵ ناکات. راسته گفتوگۆ‌و دانیشتن هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بیرکردنه‌وه‌ى شۆڤێنى و نه‌ته‌وه‌په‌رست رژێم باڵاده‌سته، بۆ ئه‌وه‌ش له‌ژێر فشارێکدا ژیان ده‌کات که‌ئه‌ویش فشارى ئێران و تورکیایه، ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى که‌پێشتر حافز ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ تورکیا کردوویه‌تى تائه‌م ساته‌ش کارێ پێده‌کرێت، ئه‌گه‌ر تورکیا کوردان قبوڵ ناکات، رژێمى سوریاش قبوڵى ناکات، به‌وه‌ش کێشه‌کانى سوریا گه‌وره‌ترو ترسناکتر ده‌بێت. هاوڵاتى: ئێستا بۆنى مامه‌ڵه‌یه‌کى تازه دێت به عه‌ین عیساوه له‌لایه‌ن رووسیاو تورکیاوه، پێتوایه سیناریۆى عه‌فرین و سه‌رێکانى له‌وێش دووباره ببێته‌وه؟ غه‌ریب حه‌سۆ: پێموانییه ئه‌وه‌ى که له‌عه‌فرین و سه‌رێکانى روویدا له عه‌ین عیساش دووباره ببێته‌وه، ئه‌وه‌ى رووسیا له‌عه‌فرین کردی پشتى له‌سیاسه‌تى ئه‌خلاقى خۆى هه‌ڵگرتوو له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵکى سوریا‌و گه‌لى کورد مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ تورکیا کرد، ئه‌مریکاش له‌سه‌رێکانى هه‌مان شتى کرد. ئه‌م سیاسه‌ت و تاکتیکه له‌سه‌ر ئاستى جیهان ره‌خنه‌ى توندى لێ‌گیراو سیاسه‌ت و تاکیکى ئه‌وانى له‌سوریا بۆ راى گشتى جیهانى ئاشکرا بوو، میدیاکانى جیهان ئه‌وه‌یان پیشاندا که ئه‌و دوو وڵاته خوازیارى ئاشتى و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان نین له‌سوریادا، به‌ڵکو خوازیارى شه‌ڕن و ده‌یانه‌وێت چۆن تورکیا له‌خۆیان رازى بکه‌ن، ئه‌مه وایکردووه ئه‌وان تاڕاده‌یه‌ک به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و نه‌هێڵن عه‌ین عیسا وه‌ک عه‌فرینى لێبێته‌وه، چونکه چوار مانگه تورکیا‌و چه‌کداره‌کانى به‌رده‌وام هێرش ده‌که‌نه‌سه‌ر عه‌ین عیسا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى ئاسمانیان هه‌یه هیچ هه‌نگاوێک نه‌چوونه‌ته پێشه‌وه. هاوڵاتى: رووسیا ده‌ستى تورکیا‌و ئێرانى واڵاکردووه له‌سوریادا دژى کورد؟ غه‌ریب حه‌سۆ: رووسیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نابه‌رپرسانه‌ى خۆی، رووسیا یارى ده‌کات، ئه‌وان له‌سه‌ر حسابى گه‌لانى سوریا، گه‌لى کورد، له‌سه‌ر حسابى رژێم و تورکیا‌و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر حسابى ئێرانیش سیاسه‌ت ده‌کات. واته رووسیا ئه‌گه‌ر ئێران به‌قسه‌ى نه‌کات، رێگه خۆشده‌کات بۆ ئه‌مریکاو ئیسرائیل هێزه‌کانى ئێران بۆردومان بکات، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تى تورکیاى به‌دڵ نه‌بێت ده‌ڵێت ده‌بێت ئیداره‌ى کوردى به‌هێز بکرێت و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بکرێت، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تى ئێمه‌ى به‌دڵ نه‌بێت ده‌ڵێت عین عیسا راده‌ستى تورکیا ده‌که‌ین. واته ده‌یه‌وێت فشار له‌سه‌ر ئێمه بکات، چۆن ئیراده‌ى ئێران و رژێمى ته‌سلیم بووه، ده‌یه‌وێت ئێمه‌ش ئیراده‌ى خۆمانى ته‌سلیم بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئێمه بۆ ناچێته‌سه‌ر، چونکه ئێمه سیاسه‌ت و ستراتیژى خۆمان هه‌یه، ئیراده‌ى خۆمان ته‌سلیمى رووسیا ناکه‌ین. ئه‌گه‌ر رووسیا له عه‌ین عیساش بکشێته‌وه، هێزێکى پاراستنى سه‌ربازیى و کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه، ئه‌وه‌ى رووسیا سیاسه‌تێکى خراپ و نائه‌خلاقییه، ئه‌وان جارێک به رژێم و جارێک به‌تورکیا ده‌ڵێن وه‌رن عه‌ین عیسا بگرن، ئه‌مه سیاسه‌تێکى بچووک و نائه‌خلاقییه. هاوڵاتى: سه‌باره‌ت به‌گفتوگۆکانى ئه‌نه‌که‌سه‌و په‌یه‌نه‌که به‌نێوه‌ندگیرى ئه‌مریکاو جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدى گه‌یشت به‌کوێ؟ غه‌ریب حه‌سۆ: گفتوگۆى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى کورد له‌سوریا (ئه‌نه‌که‌سه)و پارتى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى کوردى له‌سوریا (په‌یه‌نه‌که) زۆر ئه‌نجامدرا، له‌سه‌ر ئاستى ئیداره‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گفتوگۆ کران، هه‌ندێک جار گفتوکان راوه‌ستان و ده‌ستیان پێده‌کرده‌وه، نوێنه‌رى ئه‌مریکاش له‌و گفتوگۆیانه‌دا هه‌بوو که‌سه‌رپه‌رشتى ده‌کرد، به‌ڵام نوێنه‌رى ئه‌مریکا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌مریکاو مۆڵه‌ته، بڕیاره به‌منزیکانه گفتوگۆکان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه‌و ئاماده‌کاریش بۆ ئه‌وه کراوه. مه‌زڵوم عه‌بدیش باسى له‌وه‌کرد که‌ئه‌و به‌په‌رۆشه بۆ یه‌کڕیزیى ماڵى کوردى و یه‌کێتى ماڵى کوردی، وتیشى» ئێمه سوورین له‌سه‌ر سه‌رخستنى ئه‌و پڕۆژه‌یه، له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ش کاتى پێویسته تاده‌گه‌ینه کۆتایی، به‌ڵام ئێمه سوورین له‌سه‌ر سه‌رخستنى گفتوگۆکان و گه‌یشتن به‌یه‌کڕیزى ماڵى کورد»، بۆیه به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه وه‌ک ته‌ڤده‌م و وه‌ک هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان و خه‌ڵکى رۆژئاڤاى کوردستانیش له‌و یه‌کڕیزى ماڵى کوردییەدایهو هاوکارییشه بۆ یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى. هاوڵاتى: ئایا کاریگه‌رى تورکیا به‌سه‌ر بڕیاره‌کانى ئه‌نه‌که‌سه‌وه دیاره به‌تایبه‌ت له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوو مه‌ولود چاوشئۆغلۆ داواى له‌ئه‌نه‌که‌سه کرد له‌گفتوگۆکان بکشێته‌وه؟ غه‌ریب حه‌سۆ: یه‌کڕیزیى ماڵى کورد بۆ ئێمه زۆر گرنگ و پێویسته، ئه‌گه‌ر ئێمه خۆ به‌خۆ رێکبکه‌وین زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکى داگیرکه‌ر به‌شێک له‌کورد بۆ لاى خۆى راکێشێت ئه‌وه مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یه‌و ده‌وڵه‌تانى داگیرکه‌ر به‌تایبه‌ت تورکیا له‌یه‌کڕیزى ناوماڵى کورد ده‌ترسێت، چونکه هێزێک به‌رامبه‌رى دروست ده‌بێت و سیاسه‌تى ئه‌و ده‌ڕووخێت، ئه‌وکات که‌س نابێت دواى سیاسه‌تى ئه‌و بکه‌وێت. بۆیه تورکیا نایه‌وێت ئه‌نه‌که‌سه له‌ناو یه‌کڕیزیى ماڵى کورددا رۆڵى هه‌بێت و بچێته ناو یه‌کڕیزیى کورده‌وه، چونکه به‌رژه‌وه‌ندى تورکیا به‌وه تێکده‌چێت، له‌به‌رئه‌وه تورکیا هه‌رچى پێبکرێت له‌دژى دروستبوونى یه‌کێتى ناوماڵى کورد ئه‌نجامى ده‌دات، گفتوگۆى ئه‌نه‌که‌سه‌و په‌یه‌نه‌که هیوایه‌کى داوه به‌گه‌لى کورد له رۆژئاڤاى کوردستان و کوردستانى گه‌وره به‌گشتی، بۆیه پێویسته هه‌ر هێزو لایه‌نێک هه‌وڵ بۆ یه‌کڕیزى ناو ماڵى کوردى بدات و نه‌بێته به‌شێک له‌ئه‌جێنداى داگیرکه‌ران. هاوڵاتى: له‌ماوه‌ی رابردوو هه‌م ئه‌نه‌که‌سه‌و هه‌م مه‌زڵوم کۆبانى ئه‌وه‌یان باسکردبوو که‌ته‌نیا له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه ماوه بگه‌ینه رێککه‌وتن له‌سه‌ر شته‌کانى تر چۆن رێکه‌وتوون؟ غه‌ریب حه‌سۆ: مه‌زڵوم عه‌بدى به‌رده‌وام هه‌ردوولا ده‌بینێت و گفتوگۆ به‌رده‌وامن، له‌سه‌ر ئاستى سه‌ربازیى ده‌بێت ئه‌وه بزانین که‌ئێستا هێزێک هه‌یه ناوى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراته، یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه له‌ناو ئه‌و هێزه‌دان، نابێت هیچ هێزێکى سه‌ربازیى دیکه‌ى جیاواز لهههسهده دروستبێت، به‌و مانایه نابێت له رۆژئاڤاى کوردستان دوو هێزى سه‌ربازیى هه‌بێت. نامانه‌وێت ئه‌زموونى باشورى کوردستان (هه‌رێمى کوردستان) دووباره بکه‌ینه‌وه، ئه‌وه مه‌ترسیداره، بۆ دواڕۆژ مه‌ترسیداره‌و پارچه پارچه‌بوون دروستده‌بێت، چه‌ک به‌چه‌ندین جۆر هێزه‌وه دروستده‌بێت، ئه‌وه‌ش شایه‌نى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه نییه. ئه‌گه‌ر دروست ببێت، ئه‌وا ده‌ستى ده‌وڵه‌تانى دیکه‌ى تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وە روونه‌دات ده‌بێت له رۆژئاڤاى کوردستان یه‌ک سیاسه‌ت و دیبلۆماسى و هێزى سه‌ربازیى هه‌بێت، یه‌کڕیزیى ماڵى کوردى به (١٠٠) هێز دروستنابێت، بۆیه پێش ئه‌وه ده‌بێت یه‌کڕیزیى ناوماڵى کوردستان ئاوه‌دان بکه‌ینه‌وه، چونکه هێزى سه‌ربازیى پێویستى به‌هێزى یه‌کڕیزى ناوماڵى کورده. هاوڵاتى: ئه‌نه‌که‌سه ئێستاش سووره له‌سه‌ر داواکارى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ى رۆژ ئایا ئه‌مه ترسى دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌زموونى باشورى کوردستانتان نییه؟ غه‌ریب حه‌سۆ: ئێستا له‌باشورى کوردستان، دوو ناوچه‌یى و دوو ئیداره‌و دوو هێزى هه‌یه، ئێمه نامانه‌وێ ئه‌و ئه‌زموونه دووباره بکه‌ینه‌وه، ئه‌مریکاش نایه‌وێت ئێمه ئه‌و ئه‌زموونه دووباره بکه‌ینه‌وه‌و راسته‌وخۆش به‌ئیداره‌ى رۆژئاڤایان وتووه کهئهزموونى باشورى کوردستان دووباره مه‌که‌نه‌وه. ئه‌و ئه‌زموونه‌ى له‌باشور هه‌یه له‌ئه‌نجامدا لاوازى ده‌کات، ده‌بینیت به‌رامبه‌ر ئێران و تورکیا بێ ئیراده‌یه، ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر حکومه‌تى عێراقیش ئیراده‌یه‌کى لاوازى هه‌یه، بۆچی، چونکه دوو ئیداره‌ییه‌و دوو هێزییهو دوو سیاسه‌ت و دیبلۆماسییه، ئه‌وه‌ش ئه‌خلاقى ئێمه نییه که که‌موکوڕییه‌کانى باشور نه‌بینین و دووباره‌یان بکه‌ینه‌وه‌و گه‌لى ئێمه‌ش ئه‌وه قبوڵ ناکات.
سازدانى: عه‌مار عه‌زیز. دهۆک قایمقامى شه‌نگال ئاماژه به‌وه ده‌دات که‌هه‌شت هێزى جیاواز و سه‌ره‌کى له‌سنورى قه‌زاى شه‌نگالدا بوونیان هه‌یه‌و ده‌شڵێت:» ته‌نها له‌شکرى عێراق و پۆلیسى ناوخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌منى وه‌ته‌نى له‌ناو سه‌نته‌رى شاردا ماون». فه‌هد حامد، قایمقامى ناوه‌ندى شه‌نگال، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که‌هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى و یه‌به‌شه له‌ناو قه‌زاى شه‌نگالدا نه‌ماون. فه‌هد حامد له‌دایکبووی1965، ده‌رچووى ئاماده‌ییه‌و خه‌ڵکى شنگاله، له‌ساڵی2004 تائێستا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى به‌عاجه، له‌دواى رووداوه‌کانی 16ی ئوکتۆبه‌ر 2017کراوه‌ته قایمقامى قه‌زاى شەنگال. هاوڵاتى: چه‌ند هێز له‌ئێستا له‌سنورى قه‌زاى شه‌نگال بوونیان هه‌یه؟ فه‌هد حامد: هه‌شت هێزى سه‌ره‌کى ئێستا له‌سنورى قه‌زاى شه‌نگالدان که‌هه‌ر یه‌کێکیان ژماره‌یه‌ک سه‌ربازییان هه‌یه که‌پێکهاتوون له(له‌شکرى عێراقى به‌هه‌موو به‌شه‌کانى گه‌وره‌ترین ده‌سته‌ڵات له‌ژێر ده‌ستى ئه‌واندایه، پۆلیسى ناوخۆ ، ئه‌منى نیشتیمانی، حه‌شدى شه‌عبى، فەوجی ته‌وارى، یه‌به‌شه له‌گه‌ڵ ئاسایشى پاراستنى ئێزدیخان سه‌ر بهیهبهشه، پاسه‌وانى داموده‌زگاکانى حکومه‌ت، فه‌وجى قاسم شه‌شۆ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه لهمهزارگاى شهرفهدینن، هێزى پاراستنى ئێزدیخان سه‌ر به‌حه‌یده‌ر شه‌شۆ). هاوڵاتى: ئه‌و هه‌شت هێزه‌یه هه‌موویان له‌سه‌نته‌رى شه‌نگالن یا بڵاوبوونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ته‌واوى قه‌زایه‌که فه‌هد حامد: دواى رێککه‌وتنى عێراق و هه‌رێم ، هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى و یه‌به‌شه باره‌گاو شوێنه‌کانى خۆیان له‌سه‌نته‌رى شاره‌که چوڵکردووه، ته‌نها له‌شکرى عێراق و پۆلیسى ناوخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌منى وه‌ته‌نى له‌ناو سه‌نته‌رى شاردا ماون. ئه‌و قسانه هیچ راست نین که‌ده‌وترێت هێشتا یه‌به‌شه له‌ناو سه‌نته‌رى شاردایه، هه‌موو هێزه‌کانى قه‌زاى شه‌نگال پایبهندیان به‌ڕێککه‌وتنه‌که‌وه کردووه‌و هیچ کێشه‌یه‌کى ئه‌منیمان نیه. هاوڵاتى: هێزه‌کانى یه‌به‌شه هه‌مووى خه‌ڵکى شه‌نگالن یان که‌سانى بیانیش له‌ناو رێزه‌کانى یه‌به‌شه‌دا؟ فه‌هد حامد: هێزه‌کانى یه‌به‌شه له‌سه‌دا 95%ی ئێزیدین و خه‌ڵکى شه‌نگالن، به‌شێکى که‌م عه‌ره‌بى ئێزدى تێدایه له‌ڕیزه‌کانى ئه‌واندایه، هیچ که‌سێکى بیانى ده‌ره‌وه‌ى شه‌نگال له‌ناو یه‌به‌شه‌دا بوونى نییه، ئه‌و قسانه راست نیین که‌سانى دیکه له‌ناو یه‌به‌شه‌دا بوونى هه‌بێت هه‌موویان شه‌نگالین. هاوڵاتى: چیاى شه‌نگال له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى چ هێزێکدایه؟ فه‌هد حامد: چیاى شنگال بۆ ئێمه ئایین و دایک و باوکمانه، ئه‌وه‌نده پیرۆزه ناتوانم وه‌سفى بکه‌م، گه‌وره‌ترین پاڵپشت و هاوکاریى ئێزدییه‌کان بوو له 3ى ئابى 2014، ئێستا چیایه‌که له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتى له‌شکرى عێراقدایه له‌به‌رزترین شوێنى چیاکه ئاڵاى عێراق به‌رزکراوه‌ته‌وه. هێزه‌کانى یه‌به‌شه له‌خوارووى چیاکه‌دان، هه‌روه‌ها نزیکه‌ى هه‌زارو (500) خێزانى ئاواره هێشتا لهدهوروبهرى چیاکه‌دان و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر زێدى خۆیان، له‌به‌رئه‌وه‌ى نه‌یانتوانیوه بچنه‌وه ناو ماڵه وێرانبووه‌کانیان. هاوڵاتى: تائێستا چه‌ند ئاواره‌ى شه‌نگال گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدى خۆیان؟ فه‌هد حامد: گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ ناوچه‌کانى خۆیان به‌رده‌وامه، تائێستا نزیکه‌ى (22) هه‌زار که‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه سنورى قه‌زاکه، به‌ڵام رێژهیەکى یه‌کجار زۆر هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، چونکه پێش هاتنى داعش ژماره‌ى نیشته‌جێى قه‌زاى شه‌نگال زیاتر له (80) هه‌زار که‌س بووه. هاوڵاتى : راسته ئاواره‌کان له‌به‌ر نه‌بوونى سه‌قامگیریى ئه‌منى و مه‌ترسى بۆردوومانى فرۆکه جه‌نگیه‌کانى تورکیا ناگه‌ڕێنه‌وه؟ یان هۆکارێکى دیکه هه‌یه؟ فه‌هد حامد: پێش 2017 کۆمه‌ڵێک کێشه‌ى ئه‌منیى هه‌بوو، به‌ڵام دواى ده‌ستبه‌کاربوونم له‌ته‌مموزى 2017 تائێستا هیچ کێشه‌یه‌کى ئه‌منیى گه‌وره دروست نه‌بووه کهشایهنى باسکردن بێت، دۆخى ئه‌منى زۆر سه‌قامگیره له‌شه‌نگالدا، راسته ژماره‌یه‌کى زۆر له‌هێزى جیاواز له‌سنورى قهزایهکهدا هه‌یه، به‌ڵام نه‌بوونه کێشه بۆ خه‌ڵکى ناوچه‌که، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر هاوکارمانن بۆ سه‌قامگیرى ناوچه‌که، نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان په‌یوه‌ندى بهدۆخى ئه‌منییه‌وه نیه، به‌ڵکو هه‌ندێک شتى ترن. هاوڵاتى: تائێستا چه‌ند فه‌رمانگه‌ى حکومى له‌شه‌نگال کراونه‌ته‌وه؟ فه‌هد حامد: له‌سه‌دا70% فه‌رمانگه‌کانى حکومى کراونه‌ته‌وه، ته‌نها 30% ماون که‌بکرێنه‌وه. ئه‌وانه‌ى کراونه‌ته‌وه ئه‌مانه‌ن (شاره‌وانی، ته‌ندروستی، ئاو، په‌روه‌رده، دادگا، کاره‌با، چاندن) ئه‌وانه‌ى نه‌کراونه‌ته‌وه تائێستا (ره‌گه‌زنامه، که‌شوهه‌وا، تاپۆ، ڤێته‌رنه‌ری، بانکى زراعهو فه‌رمانبه‌ران، شوێنمان هه‌یه‌و فه‌رمانبه‌ریش هه‌یه)، به‌ڵام به‌هۆکارى سیاسى نه‌کراونه‌ته‌وه. هاوڵاتى: بۆچى تائێستا به‌شێکى زۆر له‌شوێنه گشتییه‌کان و خانووه‌کانى ناو قه‌زاکه نۆژه‌ن نه‌کراونه‌ته‌وه؟ فه‌هد حامد: له‌کاتى هێرشى داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال له‌سه‌دا 85٪ی ناوچه‌که وێران و خاپور کراوه، به‌داخه‌وه حکومه‌تى عێراق تائێستا وه‌ک پێویست پاره‌ى بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ناوچه‌کە خه‌رج نه‌کردووه. ژماره‌یه‌ک شه‌قام نۆژه‌ن کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام رێژه‌که که‌مه، به‌پێى زانیارییه‌کانم له‌ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوو به‌غدا نزیکه‌ى (25) ملیار بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى ناوچه‌که خه‌رجکراوه، ئه‌وه‌ش پاره‌یه‌کى که‌مه به‌راورد به‌و وێرانکارییه‌ى له‌شه‌نگال کراوه. تائێستا هیچ خانوویه‌کى هاووڵاتیان له‌سه‌نته‌رى شاره‌که نۆژه‌ن نهکراوهتەوە، ده‌یان جار داوامان له‌به‌رپرسان کردووه ناوچه‌که نۆژه‌ن بکه‌ن، به‌ڵام بێسوود بووه‌و حکومه‌تى عێراق وه‌ڵامى پێویستى نه‌داوینه‌ته‌وه. هاوڵاتى: هێزه‌کانى کوردى به‌تایبه‌ت پارتى و یه‌کێتى چه‌کداریان هه‌یه له‌شه‌نگالدا؟ فه‌هد حامد: پارته‌کانى کوردى هیچ چه‌کدارێکیان نیه له‌سنورى قه‌زاکه، یه‌کێتى باره‌گاى خۆى هه‌یه، به‌ڵام هیچ هێزێکى چه‌کداریان نیه، پارتیش هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه شه‌نگال. هاوڵاتى: له‌مانگى تشرینى یه‌که‌می2020 به‌غداو هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاسایى کردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و پێکهێنانى ئیداره‌یه‌کى نوێ رێککه‌وتن، ئه‌م رێککه‌وتنه به‌کوێ گه‌یشتووه، ئێوه له‌گه‌ڵیدان؟ فه‌هد حامد: هه‌ر رێککه‌وتنێک له‌سه‌ر شه‌نگال بکرێت به‌بێ وه‌رگرتنى راوبووچونى ئێزدییه‌کانى شه‌نگال زۆر قورسه جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌وه‌ى کراوه ته‌نها هێزه‌کانى یه‌به‌شه‌و حه‌شدى شه‌عبى له‌سه‌نته‌رى شار دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه، هێشتا یه‌ک خاڵى رێککه‌وتنه‌که جێبه‌جێ نه‌کراوه، ئێمه خاوه‌نى شه‌نگالین ده‌بێت یه‌که‌مجار راى ئێمه وه‌ربگیرێت، له‌گه‌ڵ رێککه‌وتنى به‌غداو هه‌ولێر نین هه‌ربۆیه تائێستا جێبه‌جێ نه‌کراوه. هاوڵاتى: چه‌ند رێکخراوى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى له‌شه‌نگال کارده‌که‌ن؟ فه‌هد حامد: ئه‌و ئاوهدانکردنهوهیەى ئێستا هه‌یه به‌شى زۆرى له‌لایه‌ن رێکخراوه‌کانى ناوخۆ‌و بیانى جێبه‌جێ ده‌کرێت، ده‌یان خوێندنگا و شه‌قام و فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌تیان نۆژه‌ن کردووه‌ته‌وه، ژماره‌یان زۆره هه‌ر یه‌کێکیان ده‌یان پڕۆژه‌یان له‌شه‌نگال جێبه‌جێ کردووه، به‌نموونه رێکخراوێک (200) خانووى هاووڵاتیان له‌گوندى سوڵاغ نوژه‌ن ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌هاوکارى رێکخراوه‌کان نه‌بوایە ئه‌و (22) هه‌زار خێزانانه نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه زێدى خۆیان. هاوڵاتى: بۆچى تائێستا کێشه‌کانى شه‌نگال یه‌کلایى نه‌کراونه‌ته‌وه کێ زیاتر به‌رپرسه به‌غدا یا هه‌رێمى کوردستان؟ فه‌هد حامد: هه‌ردووکیان به‌رپرسن، ئێمه عێراقین، ئاڵاى عێراق له‌سه‌ر سه‌رى خۆمان داده‌نێن و رێز له‌سه‌روه‌رى عێراق و یاساکانى ده‌گرین، ده‌یان به‌رپرسى عێراقى له‌وه‌زیرو تاده‌گاته نوێنه‌رى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق هاتوونه‌ته شه‌نگال، به‌ڵام تائێستا ئاستى خزمه‌تگوزارى به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و وێرانکارییه‌ى له‌شه‌نگال کراوه زۆر که‌مه. ساڵى 2018 نوێنه‌رى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق هاته شه‌نگال باسى (40) خاڵى کرد که‌جێبه‌جێ بکرێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواى زیاتر له‌دوو ساڵ یه‌ک خاڵیش جێبه‌جێ نه‌کراوه، شه‌نگال بووەته دۆسییه‌یه‌کى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمى، ئیراده‌یه‌کى به‌هێزى پێویسته تاکێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن.
سازدانى: هاوڵاتى دێرسیم دا‌غ په‌رله‌مانتارى پارتى دیموکراتیکى گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌په‌رله‌مانى تورکیا ده‌ڵێت: هه‌میشه مه‌ترسى داخستنى هه‌په‌ده هه‌یه‌و ئه‌ردۆغان لێى ده‌ترسێت، بۆیه ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه گه‌لى کورد بێده‌نگ و ته‌سلیم بکات». دێرسیم دا‌غ ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌شڵێت:»ئه‌ردۆغان له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه که‌ده‌ستور به‌و جۆره هه‌موار بکاته‌وه که‌خۆى ده‌یه‌وێت، پێش هه‌موارکردنه‌وه‌ى رابردوو ده‌یویست چه‌ند ساڵێک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێت، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رۆکى هه‌میشه‌یی، به‌ڵام گه‌لانى تورکیا ئه‌مه قبوڵ ناکه‌ن». هه‌ده‌په‌ییه‌کان خاوه‌ن ده‌نگ و ئیراده‌یه‌کى به‌هێزن له‌تورکیادا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دادگاکان و یاسا به‌ده‌ست ئه‌ردۆغان و ئه‌که‌په‌وه‌یه، ئه‌وه‌ى بیانه‌وێت ده‌توانن جێبه‌جێى بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ناتوانن بێده‌نگکردنى گه‌لى ئێمه‌یه، هه‌ده‌په‌ییه‌کان بێده‌نگ ناکرێن، مه‌یدانى تێکۆشانى هه‌په‌ده فراوانه‌و ته‌نیا له‌یه‌ک شوێن و رێکخراو سیسته‌مدا نییه هاوڵاتى: ده‌مه‌وێ سه‌ره‌تا پرسیارى ئه‌وه بکه‌م له‌م ماوه‌یه‌دا دیسان پرسى داخستنى هه‌په‌ده هاتووه‌ته‌وه ئاراوه، بۆچى له‌م کاته‌دا باس ده‌کرێت؟ دێرسیم دا‌غ: ئه‌مه پرسێکه به‌رده‌وام له رۆژه‌ڤى ده‌وڵه‌تى ئه‌که‌په‌و مه‌هه‌په‌دایه، ده‌یانه‌وێت ده‌نگى هه‌ده‌په‌و گه‌لى کورد نه‌هێڵن، ئه‌وان ئیراده‌و هێزى گه‌لى کورد له‌هه‌ده‌په‌دا ده‌بینن، واى ده‌بینن که‌هه‌ده‌په دابخه‌ن گه‌لى کورد بێ ئیراده‌و ته‌سلیم ده‌بێت. ئێمه سیاسه‌تى قڕکردنمان ره‌تکردووه‌ته‌وه‌و به‌هه‌موو ژیانمان به‌رگریى لهههدهپهو گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین، خه‌بات و تێکۆشانى گه‌لى کورد ته‌نیا له‌ناو هه‌ده‌په‌دا نییه، بۆ شوێنێک بۆ ئێمه شوێنى خه‌بات و تێکۆشانه دژى داگیرکارى و دژى سیاسه‌تى قڕکردن و له‌ناوبردن، خۆ له‌زیندانه‌کان هه‌ده‌په نییه، ئه‌ى بۆ گه‌وره‌ترین تێکۆشان له‌زیندانه‌کانه‌وه دێت بۆ ئێمه، بۆیه ئه‌وان ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په‌ش دابخه‌ن رێگاى تێکۆشانى ئێمه ناگیرێت. هاوڵاتى: بهبڕواى تۆ داخستنى هه‌په‌ده جێبه‌جێ ده‌کرێت؟ دێرسیم دا‌غ: ئه‌مه کارێکى قورسه، چونکه هه‌ده‌په‌ییه‌کان خاوه‌ن ده‌نگ و ئیراده‌یه‌کى به‌هێزن له‌تورکیادا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دادگاکان و یاسا به‌ده‌ست ئه‌ردۆغان و ئه‌که‌په‌وه‌یه، ئه‌وه‌ى بیانه‌وێت ده‌توانن جێبه‌جێى بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ناتوانن بێده‌نگکردنى گه‌لى ئێمه‌یه، هه‌ده‌په‌ییه‌کان بێده‌نگ ناکرێن، مه‌یدانى تێکۆشانى هه‌په‌ده فراوانه‌و ته‌نیا له‌یه‌ک شوێن و رێکخراو سیسته‌مدا نییه. ده‌سه‌ڵاتى ئه‌که‌په‌و مه‌هه‌په ده‌یه‌وێت رێکخستنى گه‌نجان تێکبشکێنێت و سیاسه‌تى شه‌ڕ بڵاوبکاته‌وه، ئێمه هه‌موومان ده‌زانین سیاسه‌تى چه‌په‌ڵ و قڕێژى سیخوڕی له‌شفرۆشى و تواندنه‌وه به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر ژنانى گه‌نج په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. هاوڵاتى: دۆسییه‌ى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش گه‌یشت به‌کوێ و هۆکار چییه ئازاد ناکرێ؟ دێرسیم دا‌غ: هۆکاره‌که ئه‌وه‌یه که‌ئه‌و سیاسییه‌کى زیندانییهو زیندانیه‌کى سیاسیشه، ده‌وڵه‌تى ئه‌که‌په ده‌یه‌وێت ئه‌و له‌زیندان بێ ئیراده بکات و له‌ڕێگه‌ى ئه‌ویشه‌وه گه‌لى کورد بێ ئیراده بکات، هه‌ر جاره‌و به‌بیانوویه‌ک رێگرى له‌ئازادبوونى ده‌که‌ن. دادگاى یه‌کێتى ئه‌وروپا خۆى خاوه‌نداریه‌تى ده‌میرتاشى کرد، ئه‌و داواى ئازادکردنى ده‌کات، ئه‌ى بۆ جێبه‌جێى ناکه‌ن، چونکه ده‌یانه‌وێت تا کوردێک له‌زینداندا بێت ئه‌وان زیاتر ده‌توانن له‌ده‌سه‌ڵاتدا بن، ئه‌ردۆغان و سلێمان سۆیلوو دادگاکان بۆ خۆیان و ئه‌که‌په به‌کارده‌هێنن، گوێ به‌بڕیارى دادگاى ئه‌وروپاش ناده‌ن، ئه‌وان خاوه‌ندارییه‌تى دادگاکان و یاساکان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌رنا نه‌ک ئێستا یه‌که‌م رۆژیش هیچ بیانوویه‌ک نه‌بووه بۆ ده‌ستگیرکردنی، گریمان هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا هیچ بیانوویه‌ک نه‌ماوه‌ته‌وه دادگا بێتاوانى ده‌کات، به‌ڵام رێگه ناده‌ن ئازاد بکرێت. هاوڵاتى: بۆچى ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ده‌میرتاش بمێنێته‌وه له‌زیندان؟ دێرسیم دا‌غ: هۆکاره‌که ترسه له‌ده‌میرتاش له‌تورکیادا، ده‌میرتاش ئازایانه رکابه‌رى ئه‌ردۆغانى ده‌کرد، رووى ئه‌وى زیاتر پیشانى ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه ده‌دا، ئه‌م ترسه وایلێکردووه هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه، هه‌موو که‌س ده‌زانێ ده‌میرتاش بێ تاوانه‌و ته‌نیا له‌سه‌ر سیاسه‌ت زیندانی کراوه، ئه‌و سیاسه‌ته هاوپه‌یمانى ئه‌که‌په‌و مه‌هه‌په‌ى خستبووه مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وان له‌ده‌میرتاش ده‌ترسن، له‌گه‌لى کورد ده‌ترسن ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێت هه‌موو گه‌لى کورد ده‌خه‌نه زیندانه‌وه، به‌ڵام نه ده‌میرتاش و نه گه‌لى کوردیش به‌زیندان ئیراده‌ى ناشکێ، گه‌لى کورد ئیلهام له‌زیندانه‌کانه‌وه وه‌رده‌گرێت، گه‌لى کورد لهئیمرالییهوه ئیراده وه‌رده‌گرێت. هاوڵاتى: به‌و پێیه‌ى تۆ گه‌نجترین په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په‌ى ده‌مه‌وێ ئه‌وه بپرسم ئه‌م ماوه‌یه پۆلیسى تورکیا هه‌ڵمه‌تێکى فراوانى کرده‌سه‌ر گه‌نجه کورده‌کان، هۆکاره‌که‌ى بۆچى ده‌گه‌ڕێننه‌وه؟ دێرسیم دا‌غ: ئه‌وه راسته ئه‌مڕۆ قڕکردنى گه‌نجان هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت هه‌ر که‌س له‌خه‌بات و تێکۆشان‌دا بێت زیندانى ده‌کرێت ئیدى گه‌نج و پیرو ژن و پیاو منداڵ و هه‌موو چین و تووێژه‌کان، به‌ڵام دروسته ئه‌م ماوه‌یه گه‌نجان زۆر زیندانى کران، پرسه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌که‌په‌و مه‌هه‌په ده‌یه‌وێت رێکخستنى گه‌نجان تێکبشکێنێت و سیاسه‌تى شه‌ڕ بڵاوبکاته‌وه، ئێمه هه‌موومان ده‌زانین سیاسه‌تى چه‌په‌ڵ و قڕێژى سیخوڕی له‌شفرۆشى و تواندنه‌وه به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر ژنانى گه‌نج په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. هاوڵاتى: تۆ وه‌ک په‌رله‌مانتارێکى گه‌نج و گه‌نجانى هه‌ده‌په ئه‌و مهترسییهتان له‌سه‌ر زیاتر نییه؟ دێرسیم دا‌غ: به‌ڵێ زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى زیندانى کراون گه‌نجانى هه‌ده‌په‌ن، به‌ڵام ئێمه وه‌ک ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى هه‌ده‌په له‌دژى ئه‌وه شه‌قام به‌شه‌قام، کۆڵان به‌کۆڵان تێکۆشان ده‌که‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات ئێمه ده‌کاته ئامانج، هیچ فشارێک ناتوانێت ئێمه له‌تێکۆشان راوه‌ستێنی و پاشه‌کشه‌مان پێ بکات، ئێمه له‌تێکۆشانى خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و سه‌رده‌که‌وین. گه‌نجان روویان کردووه‌ته هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته ده‌بنه یه‌ک، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه، که‌ده‌سه‌ڵات ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى ئێمه ده‌کاته ئامانج و فشارى ده‌خاته سه‌ر، به‌و ئۆپراسیۆنانه‌یان ناتوانن ئێمه راوەستێنن، ناتوانن هه‌ده‌په و گه‌نجان له‌یه‌کتر داببڕن. له‌تورکیادا به‌ره‌یه‌کى فراوان بۆ دیموکراسى هه‌یه، رێگه نادرێت سه‌رۆکى هه‌تا هه‌تایى هه‌بێ، ئێستا ئه‌که‌په ئه‌وه‌ى له‌په‌رله‌ماندا بیه‌وێت ده‌توانێت تێیبپه‌ڕێنێت، ده‌توانێت ده‌ستوریش هه‌موار بکاته‌وه، چونکه زۆرینه‌یه‌کى هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌ش هاوپه‌یمانن، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان ئه‌مه قبوڵ ناکرێت هاوڵاتى: پلانى ئه‌مساڵتان چییه ده‌تانه‌وێ چۆن جیاوازتر له‌ساڵى رابردوو کار بکه‌ن؟ دێرسیم دا‌غ: به‌هه‌مان شێوه‌ى ساڵى رابردوو و ساڵانى دیکه درێژه به رێگا‌و خه‌بات و تێکۆشان ده‌ده‌ین، تێکۆشانى گه‌لى ئێمه یه‌ک جۆر خه‌بات و دوور مه‌ودایه، به‌ڵام وه‌ک هه‌ده‌په پلانێکى به‌رفراوانمان هه‌یه، یه‌کێک لهمژارهکانى ههڵـمهتهکهى ئێمه؛ گۆشەگیرییه، چالاکى مانگرتن له‌خواردن، بڕیارى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپایه، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته سه‌ره‌کییانه چالاکى به‌ڕێوه ده‌به‌ین، به‌رده‌وام ده‌بێت داواکارییه‌کانى گه‌ل بکه‌ینه رۆژه‌ڤ و تێکۆشانیان بۆ بکه‌ین، به‌به‌رده‌وامى کار له‌سه‌ر چارەسه‌رى دۆزه‌که‌مان بکه‌ین له‌م رووانه‌وه تێکۆشان به‌رده‌وام ده‌که‌ین. هاوڵاتى: له‌م دواییانه‌دا جارێکى دیکه پرسى هه‌موارکردنه‌وه‌ى ده‌ستورى تورکیا هاته پێشه‌وه کهئهردۆغان هه‌وڵى بۆ ده‌دات ئه‌مه هاتووه‌ته په‌رله‌مان؟ دێرسیم دا‌غ: ئه‌ردۆغان له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه که ده‌ستور به‌و جۆره هه‌مواربکاته‌وه که‌خۆى ده‌یه‌وێت، ئه‌ردۆغان پێش هه‌موارکردنه‌وه‌ى رابردوو ده‌یویست چه‌ند ساڵێک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێت، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رۆکى هه‌میشه‌یی، گه‌لانى تورکیا ئه‌مه قبوڵ ناکه‌ن، له‌تورکیادا به‌ره‌یه‌کى فراوان بۆ دیموکراسى هه‌یه، رێگه نادرێت سه‌رۆکى هه‌تا هه‌تایى هه‌بێ، ئێستا ئه‌که‌په ئه‌وه‌ى له‌په‌رله‌ماندا بیه‌وێت ده‌توانێت تێیبپه‌ڕێنێت، ده‌توانێت ده‌ستوریش هه‌موار بکاته‌وه، چونکه زۆرینه‌یه‌کى هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌ش هاوپه‌یمانن، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان ئه‌مه قبوڵ ناکرێت. هاوڵاتى: ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت چى بگۆڕێت؟ دێرسیم دا‌غ: ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست ئه‌ردۆغان بێت، ده‌یه‌وێت ته‌واوى ده‌ستور له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى و پارته‌که‌یدا بگۆڕێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى بۆى گرنگه مانه‌وه‌یه‌تى له‌ده‌سه‌ڵاتدا، ده‌یه‌وێت به‌مادده‌یه‌ک خۆى بکات به‌سه‌رۆکى هه‌میشه‌یی، ده‌یه‌وێت کورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌گاته په‌رله‌مان و به رێژه‌یه‌ک به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌لى کورد دابنێت نه‌گاته په‌رله‌مان، ئه‌که‌په‌و مه‌هه‌په ده‌یانه‌وێت لایه‌نه‌کانى ئۆپۆزسیۆن بێ ده‌سه‌ڵات و بێ کاریگه‌ر بکه‌ن له‌هه‌ر بارێکیشدا بێت رووبه‌ڕووى دادگا‌و داخستنیان بکه‌نه‌وه، ئه‌ردۆغان بههاوپهیمانیهتى ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى به‌چه‌ندین بیانوو ده‌یانه‌وێت شه‌ڕى دیموکراسى له‌تورکیا بکه‌ن. هاوڵاتى: پێتانوایه به‌هاتنى جۆو بایدن گۆڕانکارى له‌سیاسه‌تى تورکیادا رووده‌دات؟ دێرسیم دا‌غ: نه‌خێر گۆڕانکارییه‌کى ئه‌وتۆ له‌ناوخۆى تورکیا لانى که‌م روونادات، چونکه ئه‌ردۆغان سیاسه‌تى زیندوکردنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى عوسمانى داڕشتوه‌و هه‌ر که‌سێک له‌سه‌ر ئه‌و پلانه به‌ربه‌ست دروستبکات ده‌یه‌وێت له‌ناوى ببات، لێره‌دا گه‌لى کورد تاکه به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م ئه‌و خه‌ونه‌ى، بۆیه تائێستاش هیچى بۆ نه‌کراوه. جگه له‌وه‌ش ئه‌مریکا ده‌ستوه‌ردان له‌کاروبارى ناوخۆى تورکیا ناکات، کوردیش به‌شێک نییه له‌ستراتیژى کارکردنى ده‌وڵه‌تان به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا، چونکه ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه له‌گه‌ڵ تورکیا، به‌ڵام بایدن تاڕاده‌یه‌ک ره‌نگه جیاوازتر بێت له‌تره‌مپ که پشتیوانى ئه‌ردۆغانى ده‌کرد کهئهنجامهکهى ئه‌وه بوو له‌ڕۆژئاڤا چى به‌سه‌ر کورددا هات، بۆیه ئێمه وه‌ک گه‌لى کورد ده‌بێت پشت به‌خه‌بات و تێکۆشانى خۆمان ببه‌ستین و دواى سیاسه‌تى که‌س نه‌که‌وین، ئه‌و وڵاتانه به‌رژه‌وه‌ندیى خۆیان هه‌یه‌و زۆرجاریش مامه‌ڵه به‌کورده‌وه ده‌که‌ن. هاوڵاتى: به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌ى بایدن هاتووه شتێکى دڵخۆشکه‌ر له‌په‌یوه‌ندى ئه‌مریکاو تورکیا نه‌بینراوه، به‌پێچه‌وانه ئیداره‌ى نوێ چه‌ند جارێک هۆشدارى داوه‌ته تورکیا؟ دێرسیم دا‌غ: جارێ زووه بڕیار له‌وه بدرێت سیاسه‌تى ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر تورکیا چۆن ده‌بێت، به‌ڵام بۆ ئێمه روونه که‌سیاسه‌تى ئه‌وان سیاسه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌بازاڕى خۆیاندا نرخ له‌سه‌ر گه‌لى کورد دابنێن، به‌ڵام گه‌لى ئێمه ئه‌وه قبوڵ ناکات و سیاسه‌تى خۆى هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌کانى، ده‌بێت گه‌لى کورد سود له‌هاتنى بایدن وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ى دۆزه‌که‌مان به‌ره‌وپێشه‌وه به‌رین.
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن رۆژنامه‌نووسێک که رۆژى 16ى شوبات بهرشداربووه له‌که‌یسى دادگاییکردنى پێنج رۆژنامه‌نووسى بادینان که شه‌ش ساڵ حوکمدران، ئاماژه به‌وه ده‌دات که:» ره‌وشى دادگایی شێروان شێروانى و هاوڕێکانى له‌ژێر کۆنتڕۆڵى هێزى ئه‌منى و عه‌سکه‌رى بوو». نیاز عه‌بدوڵا رۆژنامه‌نووس و چالاکوان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌ڵێت:» دوور‌و نزیک هیچ به‌ڵگه‌یه‌کى سه‌لمێنه‌ر نه‌بووه که بیسه‌لمێنێت ئه‌مانه کاریان بۆ دروستکردنى گروپى چاکدارى کردووه‌و ویستوویانه ئه‌من و ئاسایش تێکبده‌ن، به‌پێى ئه‌و تۆمه‌تانه، بێت هه‌موو هاووڵاتیان و رێکخراوو که‌سێک له‌هه‌رێمى کوردستان له‌داهاتوودا هه‌مان سزاى ئه‌و که‌سانه ده‌یانگرێته‌وه«. هاوکات ده‌شڵێت:» شێروان شێروانى له‌سه‌ر بوونى وێنه‌ى باره‌گاى یه‌کگرتوو لهموبایلهکهى سزا دراوه‌و وتراوه سیخوڕ‌ى بۆ وڵاتانى دراوسێ کردووه«. هاوڵاتى: دادگاییه‌که‌ى شێروانى شێروانى و هاوڕێکانى چۆن به‌ڕێوه‌چوو؟ نیاز عه‌بدوڵا: سه‌ره‌تا پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌وه بڵاوبۆوه رۆژى دادگاییه‌که دواده‌خرێت، به‌هۆى نه‌خۆشى دادوه‌رێکه‌وه، ئه‌م هه‌واڵه، جۆرێکه له‌کارکردن بۆ ئه‌وه‌ى دادگاییکردنه‌که به‌جۆرێک به‌ڕێوه‌بچێت دوور لهمیدیاو راگه‌یانده‌کان و رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى، ئه‌و تۆمه‌تانه دوور‌و نزیک هیچ به‌ڵگه‌یه‌کى سه‌لمێنه‌ر نه‌بووه که‌بیسه‌لمێنێت ئه‌مانه کاریان بۆ دروستکردنى گروپى چاکدارى کردووه‌و ویستوویانه ئه‌من و ئاسایش تێکبده‌ن، به‌پێى ئه‌و تۆمه‌تانه، بێت هه‌موو هاووڵاتیان و رێکخراوو که‌سێک له‌هه‌رێمى کوردستان له‌داهاتوودا هه‌مان سزاى ئه‌و که‌سانه ده‌یانگرێته‌وه، چونکه هه‌موویان له‌لایه‌ن دادگاى ئاسایش و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه‌وه، چاودێریى مۆبایل و په‌یوه‌ندیکردنیان کراوه‌و نامه‌و قسه‌کانیان تۆمارکراوه، ئه‌مانه هه‌مووى کارى نایاسایین. به‌زۆر دروستکردنى به‌ڵگه شێروان شێروانى و هاوڕێکانى تاوانبارکراون و ناکرێ به‌به‌ڵگه هه‌ژمار بکرێن، هیچ رۆژنامه‌نووسێک ئاماده‌نه‌بوو، ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى وا بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌کردو ره‌وشى دادگاییه‌که‌یان ته‌واو له‌ژێر کۆنتڕۆڵى هێزى ئه‌منیى و عه‌سکه‌رى بوو. هاوڵاتى: هه‌ریه‌ک له‌و چالاکوان و رۆژنامه‌نووسانه‌ى سزادراون به‌شدارى خۆپیشاندانیان کردووه بۆچى ئه‌مانه به‌تاوان له‌قه‌ڵه‌مدراون؟ نیاز عه‌بدوڵا: به‌پێى یاسایى رێکخستنى خۆپیشاندانه‌کان، ئه‌گه‌ر که‌سێک هات و به‌شداریى خۆپیشاندانێکى بێمۆڵهتى کرد، به (50) هه‌زار بۆ (500) هه‌زار دینار سزا ده‌درێت، یان له‌ڕۆژێکه‌وه بۆ یه‌ک مانگ دادوه‌ر مافى هه‌یه به‌ندى بکات، به‌ڵام ئه‌م دۆسیانه بهڕیکخستنى خۆپیشاندان تۆمه‌تبار ده‌کرێن وه‌ک تێکدانى ئاسایشى نیشتیمانى و له‌لایه‌کى دیکه‌وه جاسوسى و گوێگرتنى نایاسایى، له‌کاتێکدا هه‌موومان له‌ده‌یان گروپ چاتى هه‌واڵ گۆڕینهوهداین وه‌ک رۆژنامه‌نووس، بۆیه هه‌موو ئه‌مانه له‌دژى ئه‌م رۆژنامه‌نووسانه به‌کارهێنراوه. هۆکارى راستیى ئه‌مانه ئه‌وه‌یه پێشتر که‌سانى رهخنهگرو ئازادیخواز بوون، دژى گه‌نده‌ڵى و داگیرکردنى ده‌وڵه‌تى تورکیا بۆ بادینان زۆر که‌یسى دیکه قسه‌یان کردووه، یان ئێمه‌ى رۆژنامه‌نووس وێنه‌ى چه‌ندین که‌سایه‌تیى سیاسى و باره‌گاى سیاسى لهمۆبایلهکهمان هه‌بێت وه‌ک ئه‌رشیف کهشێروان شێروانى له‌سه‌ر بوونى وێنه‌ى باره‌گاى یه‌کگرتوو لهموبایلهکهى سزا دراوه‌و وتراوه سیخوڕ‌ى بۆ وڵاتانى دراوسێ کردووه. له‌کاتێکدا ئه‌م باره‌گایه دووجار سووتێنراوه‌و چوار که‌س شه‌هید بووه، بۆیه ته‌واو دۆسیه‌که به‌تاڵن و دادگاییکردنێکى سیاسى بوو، به‌هیچ جۆرێک له‌پێناو به‌دیهێنانى دادپه‌روه‌رى نه‌بوو، به‌ڵکو به‌کارهێنانى دادگا بوو بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه. هاوڵاتى: پێتانوایه ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى که‌وتۆته ژێر هه‌یمه‌نه‌ى حزبه‌وه ؟ نیاز عه‌بدوڵا: که بچیته ناو دادگاى سلێمانى و دادگاى هه‌ولێرو هه‌موو پارێزگاکان، ده‌بینى پڕه له‌وێنه‌ى به‌رپرسانى سیاسى ئه‌و ناوچانه، هه‌ریه‌که‌و به‌رپرسانى ناوچه‌کانى خۆیان، بۆیه دادگایه‌ک پڕبێت له‌وێنه‌ى سه‌رۆک و به‌رپرسى حزبى له‌وکاته‌دا دادگا سه‌ربه‌خۆیى خۆى له‌ده‌ستده‌دات، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کى رێژه‌یش بێت و موتڵه‌ق نه‌بێت، ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه‌ى حزبه‌کانى پارتى و یه‌کێتى کردوویانه وه‌ک دابه‌شکردنى ئه‌ندامانى قه‌زا وه‌ک یه‌ک و ده‌ستتێوه‌ردان له‌دامه‌زراندنى دادوه‌رو به‌کارهێنانى دادوه‌ر بۆ بۆنه حزبیه‌کان و چوونیان بۆ پیرۆزبایى کردن له‌به‌رپرسى لقى چوار، بۆیه ئه‌مانه هه‌مووى سه‌ربه‌خۆیى دادگا ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌یه‌کجارى وه‌ک سه‌ره‌تاى قۆناغێکى مه‌ترسیدار هه‌ژمارى ده‌که‌ین، دادگایى کردنى 16ى شوباته، که‌ئه‌مه وه‌چه‌رخانێکى یه‌کجار مه‌ترسیداره، به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ش ژوور‌و هۆڵى دادگاییکردنه‌که و ده‌ره‌وه‌ش پڕبوو لهئهمن و عه‌سکه‌ر نادادپهوهرى و فشارى داواکارى گشتى، سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌ن دادگا بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه به‌کارهاتووه. هاوڵاتى: تاچه‌ند کار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حوکمه‌که ده‌که‌ن؟ نیاز عه‌بدوڵا: له‌ڕێگه‌ى پارێزه‌رانه‌وه، هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ین کار بۆ تهممیزى بڕیاره‌که بکرێت، که هیوادارین بۆ یه‌ک جار له‌به‌رامبه‌ر تۆڵه‌کردنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوڕێیانه‌مان ئه‌و دۆسیه‌یه بوه‌ستێت. ئێمه به‌ده‌ل به‌روارى و ئومێد به‌رۆشکى و ده‌یان که‌سایه‌تى دیکه ماون له رۆژنامه‌نووسانى بادینان ئێستا له‌ناو زیندانه‌کاندان، که چوونهسهرى ئه‌م سزایانه ده‌بنه ئه‌وه‌ى داموده‌زگا حکومیه‌کان هیچ ئومێدێکیان نه‌مێنێت، به‌ڵکو هه‌موویان ببنه ئامرازێک بۆ پارته حزبیه‌کان، هیوادارین دادگاى پێداچوونه‌وه بڕیاربدات و جه‌خت نه‌کاته‌وه، چونکه بڕیارێکى ته‌واو سته‌مکارانه‌یه‌و دووره له‌به‌هاى مرۆیى رێزگرتن له‌ڕاستى و به‌دیهێنانى ئازادى، که من دڵنیام هه‌ر یه‌کێک له‌و هاوڕێیانه نه‌ک شه‌ش ساڵ له‌زیندان بن و (20) ساڵى تریشى بچێته‌سه‌ر، له‌و که‌سانه نین که ته‌نازول بکه‌ن له‌وتنى راستى و بکه‌ونه لایه‌ندارى و خۆفرۆشییه‌وه. هاوڵاتى: دادگایى کردنى پێنج رۆژنامه‌نووس له 16ى شوبات و سزادانیان بۆ شه‌ش ساڵ کاردانه‌وه‌ى رێکخراوى سى پى جهى و په‌رله‌مانتارانى ئه‌وروپاى لێکه‌تووه‌ته‌وه، پێتان وایه، حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى تاچه‌ند گرنگى به‌و کاردانه‌وانه ده‌ده‌ن؟ نیاز عه‌بدوڵا: زۆر زۆر به‌داخه‌وه، ئه‌م کابینه‌یه ته‌واو پۆلیسیه، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنراوه‌و به‌مانایه‌ک ده‌یه‌وێت نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانى ئه‌وروپاو ئه‌مریکا، هاریکارى بکه‌ن له‌ڕووى چه‌ک و بودجه‌وه، به‌ڵام ئاماده نیه رێز له‌هیچ پره‌نسیپێکى یاسایى و نێوده‌وڵه‌تى بگرێت، ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى داواى ده‌کات و له‌ڕێگه‌ى کۆنسوڵخانه‌کانه‌وه ئاماده نیه هیچى جێبه‌جێبکات، ته‌نیا ئاماده‌یه هاریکارى وه‌ربگرێت به‌بێ مه‌رجى پرنسیپه‌کانى دیموکراسى و مافه‌کانى مرۆڤ. بۆیه حکومه‌تى هه‌رێم گه‌یشتووەته ئه‌م ئاسته پۆلیسیهو رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و یوئێن و زۆر لایه‌نى دیکه هه‌وڵیانداوه بۆ ناردنى په‌یام و رۆڵیان بینیوه که دادگا به‌شێوه‌یه‌کى یاسایى بەڕێوهبچێت، به‌ڵام سهلماندوویەتی کهسووره له‌سه‌ر شێوازه داپلۆسینهکهى خۆى و ئه‌م جۆره سیاسه‌ته پێمان ده‌ڵێت داهاتووى هه‌موو چالاکوان و رۆژنامه‌نووسان له‌مه‌ترسیدایه‌و به‌وپێیه هه‌موومان له‌ژێر چاودێریداین، که وه‌ک سیخور هه‌ژمار ده‌کرێین. جارێک به خه‌ڵک ده‌ڵێن ئێوه په‌که‌که‌ن و دژى به‌رژه‌وه‌ندیى وڵات و هه‌وڵى ئینقیلابتان داوه‌و ئه‌م بیانوانه کههێزو میلیشاو داموده‌زگاکان هه‌موویان له‌ژێر ده‌ستیاندایه‌و سه‌ربارى ئه‌وه‌ى حکومه‌ت خۆى که‌ڕ کردووه، له‌ئاستى دیموکراسى و ئازادیخواز. هاوڵاتى: پێتان وایه په‌رله‌مانتاران و میدیاکان و رێکخراوه‌کان پێویسته چى بکه‌ن له‌م قۆناغه‌دا؟ نیاز عه‌بدوڵا: ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شێروان شێروانى و چوار هاوڕێکه‌ى روویدا دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه له‌داهاتوودا به‌م جۆره سیاسه‌ته، رووى لهههموومانه، بۆیه پێویسته ئه‌و ترسه‌ى ده‌یانه‌وێت له‌ڕووى دادگا‌و چاوسوورکردنه‌وه له‌ڕێگه‌ى ده‌زگا ئه‌منییه‌کانه‌وه بیکه‌ن، ده‌بێت کۆڵنه‌ده‌ین و پێویسته به‌رده‌وام بین له‌خه‌بات و فشارى راسته‌وخۆ بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه و به‌رگریکردن و ناچارکردنى حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڕێزگرتن لهدیموکراسى و کارکردن بۆ بەرکارکردن به‌یاساى رۆژنامه‌نووسى و تایبه‌تمه‌ندییه‌کان نه‌ک حکومه‌ت هه‌موو ئه‌و یاسایانه سڕبکات. هاوڵاتى: له‌ئێستادا گروپى فشار دروستکراوه؟ نیاز عه‌بدوڵا: گروپه‌کانى فشار به‌به‌رده‌وامى هه‌ن، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ى ئێمه تێبینى ده‌که‌ین، له‌سه‌رجه‌م هه‌رێمى کوردستان گروپه‌کان رێکخراوترن له‌خۆپیشاندانه‌کان و به‌یاننامه‌ى هاوبه‌ش ده‌رده‌که‌ن و زۆربه‌ى ماڵپه‌ڕو رۆژنامه‌کان کار له‌سه‌ر خستنه‌ڕووى ئه‌و راستییانه ده‌که‌ن و هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌وڵاتانى ده‌ره‌وه‌و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه مافێکى گه‌ردوونیه، بۆیه به‌داخه‌وه دادگا ئه‌مه‌ى وه‌ک خیانه‌ت و بردنه ده‌ره‌وه‌ى زانیارى تهماشاکردووهو دادگا‌و پارتى و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان ده‌یانه‌وێت مافى گه‌ردوونی له‌خه‌ڵکى بسه‌ننه‌وه. هاوڵاتى: ره‌حمان غه‌ریب، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى هه‌رێم دانیشت و گفتوگۆى کرد وه‌ک پشتگیریکردنیان له‌ئازادى راده‌برین، تاچه‌ند پێویسته سه‌رۆک به‌شداریى له‌م که‌یسانه‌دا بکات؟ نیاز عه‌بدوڵا: ئێمه هیوادارین سه‌رۆکى هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تیه‌کان و هه‌موو کایه‌کان رێز لهدیموکراسى و به‌هاکانى دیموکراسى بگرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى پێویسته له‌دادگا ئاماده‌بێت نوێنه‌رى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانه، ده‌بوایه ئاماده‌بن، چونکه هه‌موویان رۆژنامه‌نووسن و له‌برى ئه‌وه له‌گه‌ڵ راپۆرتى ئازادیى رۆژنامه‌نووسان و رێگرییه‌کان بکات که پارته‌که‌ى خۆى به‌شێکى گه‌وره‌ى ئه‌و پێشێلکاریانه‌ى به‌رده‌که‌وێت، پێویسته ئه‌و رۆل ببینێت له‌ناو دامه‌زراوه‌که‌ى خۆى رێز لهپرنسیپهکانى دیموکراسى و مافه‌کانى مرۆڤ و ئازادییه‌کان بگرێت و ئه‌و مه‌ترسییه‌ى له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردوو پێشینه‌ى هه‌بووه له‌گه‌ڵى ده‌ستبه‌ردارى بێت، هه‌ر بانگه‌وازێکى ساخته هه‌ر ساخته‌یه‌و ده‌بێته پڕوپاگه‌نده کردن بۆ روو سپیکردنه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى پێویسته ئێستا له‌دادگا بن، نه‌ک ئه‌وه‌ى که نمایشیان بۆ بکرێت له‌گه‌ڵ پره‌نسیپى دیموکراسى و ئازادى رادهربڕیندان. هاوڵاتى: تائێستا هه‌ڵوێستى گۆڕان و یه‌کێتى لهبڵاوکردنهوى به‌یاننامه‌دا بووه؟ تاچه‌ند پێویسته هه‌نگاوى جددى بنێن؟ نیاز عه‌بدوڵا: به‌هیچ جۆرێک من که‌سێکى حزبى نه‌بووم، به‌ڵام من به‌ته‌نیا له‌ئه‌و حزبانه زیاتر بۆ ئه‌م که‌یسانه کارده‌که‌م، که ئه‌مه بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى دیکه‌ش راسته، که به‌رگریکارى مافه‌کانى مرۆڤن، بۆیه ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى گۆڕان و یه‌کێتى و لایه‌نه‌کانى دیکه ده‌یکه‌ن ئێمه پێشوازى لێده‌که‌ین به‌و ئومێده‌ى بچێته بوارى کرده‌ییه‌وه، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى گۆڕان و یه‌کێتى به‌س نیه‌و له‌گه‌ڵ پارتى شه‌ریکى ئه‌و بڕیارانه‌ن، چونکه خوێندنه‌وه‌ى به‌یاننامه هیچ نیه پارتى که‌ى باکى به به‌یاننامه بووه، باکى به‌قسه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌و که‌سایه‌تى گه‌وره‌ى تر نیه، بۆیه که تۆزقاڵێک رێزگرتن له به‌هاکانى مرۆڤ و دیموکراسى لاى یه‌کێتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بوونى ماوه پێویسته هه‌ردووکیان بوێرى بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م حوکمه ناڕه‌وایه که له‌داهاتوودا ئه‌ندامه‌کانى خۆشیان ده‌گرێته‌وه، پێویسته له‌حکومه‌ت بێنه ده‌ره‌وه یان هه‌ڵوێستى زۆر توند بنوێنن. ئێمه ئیراده‌مان به‌هێزه‌و هیچ هه‌نگاوێک له‌م هه‌نگاوانه نامانترسێنێت، حوکمى سته‌مکاریش بۆ هه‌تا هه‌تایه بۆ که‌س نابێت و پێویسته رۆژنامه‌نووسان له ژینگه‌یه‌کى دروست مومارهسهرى کارى خۆیان بکه‌ن و پێویسته حکومه‌ت و پارته سیاسییه‌کان دواجار پابه‌ندبن به‌پره‌نسیپه‌کانى دیموکراسى و هیچ رێگه‌چاره‌یه‌کى دیکه‌یان نیه‌و ئه‌م جۆره حوکمڕانییهى مه‌سرور بارزانى ده‌یکات له‌گه‌ڵ حزبه شه‌ریکه‌کانى حوکمڕانیه‌ک نیه بۆ داهاتوو بێت، به‌ڵکو بۆ ئه‌مڕۆیه‌و به‌چاوێکى تاریکه‌وه حوکمڕانى ده‌کات.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم کۆمه‌ڵى ئیسلامى بڕیاره (18)ی ئه‌م مانگه کۆنگره‌ى خۆى ئه‌نجامبدات و ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت:» ده‌مانه‌وێت چه‌ند هه‌نگاوێکى گرنگ بنێین که‌ڕێگه له‌به‌رده‌م فراوانبوونى پرۆژه‌که‌و گه‌وره‌بوونى مه‌وداو بازنه‌ى کارى داهاتوومان خۆشبکه‌ین و ئه‌گه‌ر هێشتا دیوارێک له‌نێوان کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵگه‌دا مابێت، بیڕوخێنین». عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵ و سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ده‌شڵێت:» کۆمه‌ڵ خاوه‌نى ژماره‌یه‌کى زۆرى کادرى گه‌نج و خوێنه‌وار و سه‌رکرده‌ى پێگه‌یشتووه که‌پێموایه هه‌ندێکیان شیاوى ئه‌وه‌ن سه‌رکردایه‌تى ئه‌م هێزه سیاسییه بکه‌ن». هه‌روه‌ها ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌ى دارایى کۆمه‌ڵ ده‌دات و وتى:» سه‌رچاوه‌ى دارایى ئێمه روون و موته‌وازیعه، به‌شێکى له‌هه‌ندێک پرۆژه‌ى بچووکه‌وه دێت، به‌شێکیشى له‌و پاره‌یه دابینده‌کرێت که له‌موچه‌ى په‌رله‌مانتاره‌کانمان ده‌بڕدرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دارایى گشتیی....ئه‌گه‌رنا کۆمه‌ڵ هێزێکى سهربهخۆو خۆماڵییه‌و پێمان عه‌یبه‌یه باس له‌هاوکاریى وڵاتان بکه‌ین و خۆمان له‌و ئاسته‌دا نابینین «. هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که «به‌هۆى ئه‌و عه‌قڵییه‌ته ئه‌منییه‌ى ئێستا هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات، دۆخى سیاسیى و ئابوریى و سنورى ئازادییهکانیشى بردووەته قۆناغێکى خه‌ته‌رناک». هاوڵاتى: ئه‌م دۆخه سیاسییه‌ى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان چه‌قبه‌ستووه یان کرانه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا ده‌بینرێت؟ عه‌بدولستار مه‌جید: دۆخى سیاسیى هه‌رێمى کوردستان پڕه له‌ناکۆکى سیاسیى نێوان هێزه‌کان، له‌وه‌گه‌ڕێ که ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ندییه‌کى باشیان نیه، سێ هێزه‌که‌ى ده‌سه‌ڵاتیش له‌گه‌ڵ یه‌کترو له‌ناوخۆشیاندا له‌وپه‌ڕى بێمتمانه‌یى و ناکۆکیدان و هه‌ریه‌که‌یان ئۆباڵى کێشه‌و قه‌یرانه‌کان ده‌خاته سه‌ر ئه‌وى دیکه . بهبڕواى من به‌هۆى ئه‌و عه‌قڵییه‌ته ئه‌منییه‌ى ئێستا هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات، دۆخى سیاسیى و ئابوریى و سنورى ئازادییهکانیشى بردۆته قۆناغێکى خه‌ته‌رناک. هاوڵاتى: کۆمه‌ڵ وه‌ک پارتێکى ئۆپۆزسیۆن بۆچوونى چییه له‌سه‌ر دۆخى حوکمڕانى ئێستاى هه‌رێم؟ عه‌بدولستار مه‌جید: بۆچوون و سیاسه‌ت و ستراتیژى ئێمه له‌ئێستاو رابردووش‌دا روون و راشکاو بووه، ئێمه دژ به‌سته‌مکارى و تاکڕه‌وى و قۆرخکاریى و گه‌نده‌ڵین و پێشمانوایه ده‌سه‌ڵات جگه له‌کات کوشتن، هیچى دیکه‌ى له‌ده‌ستنایه‌ت بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م دۆخه . راسته خه‌ڵک به‌پیلان و پلان بێهیوا کراوه، به‌ڵام هێزى سیاسیى نابێت بێهیوا بێت، ئێمه خاوه‌نى پرۆژه‌ى به‌دیلین و ململانێى سیاسیى ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات کار له‌سه‌ر بێهیواکردن بکات. هاوڵاتى: پێتانوایه ئۆپۆزسیۆن رۆڵى هه‌بووه لهکاراکردنهوهى په‌رله‌ماندا، یا ده‌نگ و سهدایهکتان هه‌یه کهتموحى خۆشتان نییه؟ عه‌بدولستار مه‌جید: من له‌چه‌ند شوێنێکى دیکه‌ش به‌ئاشکرا ئه‌وه‌م وتووه، زۆرینه‌یه‌کى ساخته و سهرۆکایهتییهکى لاواز‌و پاشکۆ، نه‌ک بۆ ئۆپۆزسیۆن ته‌نانه‌ت رۆڵ و شکۆى بۆ دامه‌زراوه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانیش نه‌هێشتووەته‌وه . له‌دونیادا نه‌بووه که په‌رله‌مان ببێته پاشکۆ‌و سێبه‌رى حزب و ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن، به‌ڵام ئێستا له‌هه‌رێمى کوردستان حکومه‌ت وه‌ک وه‌زاره‌ت و که‌متر لهوهزارهتێکیش له‌په‌رله‌مان ده‌ڕوانێت، وه‌ک وتم ئه‌و زۆرینه ساخته‌یه‌و ئه‌م سهرۆکایهتییهى ئێستا هۆکارى ئه‌وه‌ن . هاوڵاتى: خه‌ڵک به‌گشتى بێئومێده له‌گۆڕانکارى و چاکسازیى راسته‌قینه، ئێوه‌ش هه‌مان بۆچوونتان هه‌یه؟ عه‌بدولستار مه‌جید: راسته خه‌ڵک به‌پیلان و پلان بێهیوا کراوه، به‌ڵام هێزى سیاسیى نابێت بێهیوا بێت، ئێمه خاوه‌نى پرۆژه‌ى به‌دیلین و ململانێى سیاسیى ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات کار له‌سه‌ر بێهیواکردن بکات. پێویسته ئێمه‌مانان و شه‌قام و نهخبهى رۆشنبیر‌و سیاسیى و خوێنه‌وارى کۆمه‌ڵگه شکست به‌و پیلانه بهێنێت و نه‌هێڵێت تۆوى بێهیوایى سه‌وز ببێت . هاوڵاتى: کۆمه‌ڵ بڕیاره کۆنگره‌ى چواره‌م ئه‌نجامبدات ده‌تانه‌وێت چ شتێک بگۆڕن؟ عه‌بدولستار مه‌جید: کۆنگره یه‌کێکه لهوێستگهکانى ئه‌پده‌یت بوونه‌وه‌ى هه‌ر هێزێکى سیاسیى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به‌ئێمه‌وه به‌پێى په‌یڕه‌و چوار ساڵ جارێک کۆنگره‌ى خۆمان ده‌به‌ستین. به‌کورتى ئه‌وه‌ى وه‌ک ئه‌ندامانى کۆنگره ده‌مانه‌وێت بیهێنینه‌دی، هه‌ڵبژاردنى سه‌رکردایه‌تییه‌کى به‌هێزترو به‌تواناترو لێهاتووتره تائهرکى حزبایه‌تى و ئاراسته‌ى سیاسیى په‌سه‌ندکراوى کۆنگره و ئیداره‌ى حزب به‌باشترین شێوه به‌ڕێوه‌به‌رێت . له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا ده‌مانه‌وێت چه‌ند هه‌نگاوێکى گرنگ بنێین که‌ڕێگه له‌به‌رده‌م فراوانبوونى پرۆژه‌که‌و گه‌وره‌بوونى مه‌وداو بازنه‌ى کارى داهاتوومان خۆشبکه‌ین و ئه‌گه‌ر هێشتا دیوارێک له‌نێوان کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵگه‌دا مابێت، بیڕوخێنین و زیاتر تێکه‌ڵ بین و زیاتر کۆمه‌ڵ بکه‌ینه جێى ئومێدى خه‌ڵکى کوردستان . هاوڵاتى: ده‌وترێت له‌ناو کۆمه‌ڵدا دوو بۆچوونى جیاواز هه‌یه، یه‌کێکیان له‌گه‌ڵ کرانه‌وه‌ى زیاتردان و بۆچوونێکیان دژیه‌تى؟ ئه‌مه گرفتى بۆ دروستکردوون؟ عه‌بدولستار مه‌جید: بوونى بۆچوونى جیاواز له‌ناو کۆمه‌ڵ و له‌سه‌ر پرسێکى دیاریکراو نیشانه‌ى زیندوێتى حزب و بوونى گفتوگۆیه‌و ئه‌وه‌ش ئاساییه، گرنگ ئه‌وه‌یه دواجار ئه‌و بۆچوونانه بخرێنه خزمه‌ت ئاراسته گشتییه‌که‌ى کۆمه‌ڵ، به‌ڵام ئه‌و بۆچوونانه‌ش پێویسته له‌کۆنگره‌و پاشان لهئۆرگانهکاندا بخرێته‌ڕوو و گفتوگۆیان له‌سه‌ر بکرێت . سه‌رچاوه‌ى دارایى ئێمه روون و موته‌وازیعه، به‌شێکى له‌هه‌ندێک پرۆژه‌ى بچووکه‌وه دێت، به‌شێکیشى له‌و پاره‌یه دابینده‌کرێت که له‌موچه‌ى په‌رله‌مانتاره‌کانمان ده‌بڕدرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دارایى گشتیی، له‌گه‌ڵ هاوکاریى هه‌ندێ که‌سى خێرخواز یان دڵسۆزانى کۆمه‌ڵ هاوڵاتى: کاتى ئه‌وه نه‌هاتووه کۆمه‌ڵ ئه‌وانه‌ى خه‌ریکى بانگه‌وازى ئیسلامین جیابکاته‌وه له‌وانه‌ى که خه‌ریکى سیاسه‌تن؟ عه‌بدولستار مه‌جید: ره‌نگه هێشتا کاتى ئه‌وه نه‌هاتبێت، به‌ڵام نابێت بیرمان بچێت هێزێکى وه‌ک کۆمه‌ڵ کهخهلفیهتێکى ئیسلامیى هه‌یه، له‌پاڵ سیاسه‌ت و ململانێى سیاسیی‌دا، ئه‌رکى په‌روه‌رده‌و بانگهوازیشى له‌سه‌رشانه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ک ده‌زگاو رێکخراوو ناوه‌ندى په‌روه‌رده‌یى و بانگه‌وازیى هه‌یه‌و پاڵپشتییان ده‌کات . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداو له‌ڕه‌شنوسى په‌یڕه‌وى ناوخۆدا که بۆ به‌رده‌م ئه‌ندامانى کۆنگره ئاماده‌کراوه، ئه‌نجومه‌نێکى تایبه‌ت بۆ په‌روه‌رده‌و بانگه‌واز ته‌رخانکراوه که‌پێموایه ئه‌مه هه‌نگاوێکى باشه به‌ئاراسته‌ى وه‌رگرتنى تایبه‌تمه‌ندى له‌ئۆرگانه‌کانى دواى کۆنگره . هاوڵاتى: به‌نیازن که‌ناڵى په‌یام به‌ره‌وپێشه‌وه ببه‌ن؟ یا کۆنگره بڕیارى له‌سه‌ر ده‌دات؟ عه‌بدولستار مه‌جید: که‌ناڵى په‌یام یه‌کێکه له‌و که‌ناڵه جوانانه‌ى که بووەته بڵندگۆى هه‌موو ده‌نگه ئازاکان، بووەته ده‌نگێکى کاریگه‌رى به‌گژداچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیى و دژایه‌تى سته‌مکاری. راسته په‌یام زمانحاڵى هێزێکى سیاسییه، به‌ڵام هه‌رگیز مۆرکى حزبایه‌تى پێوه دیار نیه‌و ئاراسته گشتییه‌که‌ى له‌خزمه‌تى ئه‌و دروشمانهدایه که‌ته‌عبیر له‌دژایه‌تى گه‌نده‌ڵیى و دابینکردنى ژیانێکى شه‌ره‌فمه‌ندانه بۆ کۆمه‌ڵگه‌و فراوانکردنى سنورى ئازادییه گشتییه‌کان ده‌کات . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا تموحمان زیاترەو بێگومان ئه‌وه‌نده‌ى تواناى دارایى رێگه‌بدات، هه‌وڵى به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى ده‌ده‌ین . هاوڵاتى: کۆمه‌ڵ له‌ڕووى داراییه‌وه چۆن خۆى به‌رێوه‌ده‌بات؟ ئایا هیچ یارمه‌تییه‌کتان له‌وڵاتانه‌وه پێده‌گات بۆ کارى رێکخراوه‌یى؟ عه‌بدولستار مه‌جید: سه‌رچاوه‌ى دارایى ئێمه روون و موته‌وازیعه، به‌شێکى له‌هه‌ندێک پرۆژه‌ى بچووکه‌وه دێت، به‌شێکیشى له‌و پاره‌یه دابینده‌کرێت که له‌موچه‌ى په‌رله‌مانتاره‌کانمان ده‌بڕدرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دارایى گشتیی، له‌گه‌ڵ هاوکاریى هه‌ندێ که‌سى خێرخواز یان دڵسۆزانى کۆمه‌ڵ . ئه‌گه‌رنا کۆمه‌ڵى ئیسلامیش هێزێکى سهربهخۆو خۆماڵییه و پێمان عه‌یبه‌یه باس له‌هاوکاریى وڵاتان بکه‌ین و خۆمان له‌و ئاسته‌دا نابینین . هاوڵاتى: زۆربه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان خاوه‌نى کۆمپانیاى بازرگانى و وه‌به‌رهێنانن، کۆمه‌ڵ کۆمپانیاى هه‌یه؟ عه‌بدولستار مه‌جید: نه‌خێر کۆمپانیامان نییه‌و ده‌ستمان له‌قۆرخکارى و دزینى سامانى گشتیی‌دا نیه، وه‌ک وتم جگه له‌هه‌ندێ پرۆژه‌ى بچووک و سنوردار هیچ کۆمپانیاو کارگه‌یه‌کمان نیه . هاوڵاتى: ئایا پاشگرى ئیسلامى له‌کۆمه‌ڵ لێده‌کرێته‌وه؟ یا ئه‌ندامانى کۆنگره بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن؟ عه‌بدولستار مه‌جید: ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر قه‌ناعه‌ت و ده‌نگى ئه‌ندامانى کۆنگره که تاچه‌ند پێیان باشه کاتى هاتبێت، به‌ڵام ناو گرنگ نیه گرنگ ناوه‌ڕۆک و بناغه‌ى پته‌وه . ئه‌وه‌ى له‌ڕابردوودا هه‌بووه وازهێنان بووه نه‌ک جیابوونه‌وه، هه‌موو ئه‌و بهڕێزانهشى وازیانهێناوه له‌ماڵى خۆیان دانیشتوون و پرۆژه‌ى سیاسیى دیکه‌یان نیه‌و نه‌چوونه‌ته ناو حزبى دیکه‌ش. تائێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌رگا کراوه‌یه بۆیان و ماڵى خۆیانه هه‌رکات بیانه‌وێت پێکه‌وه‌بین جارێکى دیکه هاوڵاتى: داوا له‌مامۆستا عه‌لى باپیر ده‌که‌ن خۆى کاندید بکاته‌وه یان کاتى ئه‌وه هاتووه وه‌ک رابه‌رێک بمێنێته‌وه‌و که‌سێکى دیکه ببێته ئه‌میر؟ عه‌بدولستار مه‌جید: مامۆستا عه‌لى باپیر ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست خۆى بوایه هه‌ر له‌کۆنگره‌ى سێهه‌مه‌وه ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌که‌ى ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌ندامانى کۆمه‌ڵ به‌ڕه‌هایى له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى مامۆستان و بۆ ئه‌م کۆنگره‌یه‌ش کۆنگره بڕیار ده‌دات نه‌ک ویست و خواستى جه‌نابى مامۆستا عه‌لى باپیر . مامۆستاى ئه‌میر خاڵى به‌هێزه بۆ کۆمه‌ڵى ئیسلامیى به‌تایبه‌تى و پرۆژه و کارى ئیسلامیى به‌گشتیى و هه‌بوونى به‌ڕێزیان به‌زه‌روره‌ت ده‌زانین . هاوڵاتى: ئایا کۆمه‌ڵ توانیویه‌تى که‌سى سه‌رکرده دروستبکات بۆ رابه‌رایه‌تى کۆمه‌ڵ؟ عه‌بدولستار مه‌جید: کۆمه‌ڵ خاوه‌نى ژماره‌یه‌کى زۆرى کادرى گه‌نج و خوێنه‌وارو سه‌رکرده‌ى پێگه‌یشتووه که‌پێموایه هه‌ندێکیان شیاوى ئه‌وه‌ن سه‌رکردایه‌تى ئه‌م هێزه سیاسییه بکه‌ن . هاوڵاتى: ئه‌و که‌سانه‌ى جیابوونه‌وه له‌کۆمه‌ڵ که‌سیان هاتوونه‌ته‌وه ناو ریزه‌کانتان؟ عه‌بدولستار مه‌جید: ئه‌وه‌ى له‌ڕابردوودا هه‌بووه وازهێنان بووه نه‌ک جیابوونه‌وه، هه‌موو ئه‌و بهڕێزانهشى وازیانهێناوه له‌ماڵى خۆیان دانیشتوون و پرۆژه‌ى سیاسیى دیکه‌یان نیه‌و نه‌چوونه‌ته ناو حزبى دیکه‌ش. تائێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌رگا کراوه‌یه بۆیان و ماڵى خۆیانه هه‌رکات بیانه‌وێت پێکه‌وه‌بین جارێکى دیکه . هاوڵاتى: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ته‌ندروستره وه‌ک لهپارتى ئه‌وه‌ى له‌واقعدا ده‌بینرێت؟ عه‌بدولستار مه‌جید: خوازیارى په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌ندروست له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کانین، ئه‌و حاڵه‌ته‌شى باسى ده‌که‌یت ره‌نگه بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه که‌ئێمه هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ک له‌حکومه‌ت ده‌گرین پارتى ده‌یباته‌وه سه‌ر خۆى، ره‌نگه یه‌کێتى که‌متر ئه‌و کاردانه‌وه‌یەى هه‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌دیدى ئێمه‌دا پارتى و یه‌کێتى دوو هێزى ده‌سه‌ڵاتن و به‌رپرسى یه‌که‌م و کۆتایى ئه‌م هه‌موو شکست و هه‌ڵدێرو گه‌نده‌ڵییه‌ن کهبهرۆکى خه‌ڵک و خاکى هه‌رێمى کوردستانی گرتووە . هاوڵاتى: چه‌ند گیراوى کۆمه‌ڵ هه‌یه لاى یه‌کێتى تائێستا ئازاد نه‌کرابێت؟ عه‌بدولستار مه‌جید: ده‌ستگیرکراومان نیه، به‌ڵکو رفێندراومان هه‌یه که تائێستا چاره‌نووسیان دیار نیه، له‌هه‌وڵداین تا سۆراغیان بزانین، به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌نجام، هیوادارم به‌زوویى ئازاد بکرێن و هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى به‌و ئاراسته‌یه‌دا هه‌نگاوى دۆستانه بنێن . هاوڵاتى: چیتان کردووه بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌ندروستان له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌بێت؟ عه‌بدولستار مه‌جید: په‌یوه‌ندى ته‌ندروست دوو لایه‌نه‌یه، پێویسته هه‌ردوولا ئه‌و خواسته‌یان هه‌بێت، ئێمه له‌وباره‌یه‌وه کێشه‌مان نیه و ئه‌وه‌ى دیکه‌ش لاى پارتییه . ئێمه ئۆپۆزسیۆنى حکومه‌تین نه‌ک حزب، به‌ڵام رکابه‌رى سیاسیى پارتین و ئه‌وه‌ش له‌ژیانى حزبایه‌تیدا شتێکى سروشتییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیى ئاسایى و یاسایى نێوانمانداین
سازدانى: سه‌رچین ساڵح جه‌میل هه‌ورامی، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌کانى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، (17) موچه‌ى ته‌واویان لاى حکومه‌تى هه‌رێمه‌و چه‌ند داواکارییه‌کیان هه‌یه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێنه‌کرێت له‌حه‌وشه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا کۆده‌بنه‌وه‌و رێگه له‌هاتوچۆ ده‌گرن. جه‌میل هه‌ورامی سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌کانى کوردستان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى باس له‌وه‌ده‌کات ژماره‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه‌ى پارتى دوو هێنده زیاترى ژماره‌ى خانه‌نشینى پێشمه‌رگه‌ى هه‌موو لایه‌نه‌کانى دیکه‌یه. هه‌روه‌ها پێشیوابوو که« هیچ پاداشت و رێزلێنانێک نییه بۆ پێشمه‌رگه‌ى دێرین، لێره رۆژى ڤالانتاین هه‌یه‌و یادى ده‌کرێته‌وه، به‌ڵام رۆژى پێشمه‌رگه‌ى دێرین و پێشمه‌رگه‌ش نییه«. هاوکات، جه‌میل هه‌ورامى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که« درێژه بهناڕهزایهتییهکانمان ده‌ده‌ین و فشار ده‌خه‌ینه سه‌ر حکومه‌ت، ... کۆتا جار ئه‌گه‌ر وه‌ڵاممان نه‌ده‌نه‌وه‌و ئه‌نجامێکى باشى نه‌بێت ئینجا ده‌چینه حه‌وشه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و رێگه‌ناده‌ین هاتوچۆ بکرێت». هاوڵاتى: کێشه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌کان چییه، ئایا به‌جێبه‌جێکردنى داواکارییه‌کانتان کێشه‌کانتان چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟ جه‌میل هه‌ورامی: کێشه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌کان دوو شته، یه‌ک ئه‌و موچهیهى دوو مانگ جارێک به‌نیوه ناچڵى ده‌یده‌ن، کێشه‌ى دووه‌م شوێنى نیشته‌جێبوونه، زۆرێک له‌پێشمه‌رگه دێرینه‌کان زه‌وییان وه‌رنه‌گرتووه. له‌ساڵى 2013 فه‌رمان هه‌یه له‌زاخۆوه تاده‌گاته که‌لار و هه‌موو شوێنه‌کان زه‌وى بدرێت به‌و پێشمه‌رگه دێرینانه‌ى زه‌وییان وه‌رنه‌گرتووه که‌ژماره‌یان پێنج هه‌زار و (700) که‌سه‌و زۆربه‌یان له‌زۆنى زه‌رددان، جگه له‌وه‌ش له‌یاساى ژماره (38)ی ساڵى 2007دا هاتووه هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌پێش راپه‌ڕین له‌شاخ سێ ساڵ خه‌باتى کردبێت بۆى ده‌که‌ن به (15) ساڵ، ته‌نها ئه‌وه کراوه ئیتر هیچ پاداشت و رێزلێنانێک نییه بۆ پێشمه‌رگه‌ى دێرین، لێره رۆژى ڤالانتاین هه‌یه‌و یادى ده‌کرێته‌وه به‌ڵام رۆژى پێشمه‌رگه‌ى دێرین و پێشمه‌رگه‌ش نییه. هاوڵاتى: مووچه‌ى چه‌ند مانگتان لاى حکومه‌ته؟ جه‌میل هه‌ورامی: (17) موچه‌مان به‌ته‌واوى وه‌رنه‌گرتووه‌و لاى حکومه‌ته، شه‌ش موچه‌شمان به‌نیوه‌ناچڵى وه‌رگرتووه. هاوڵاتى: چه‌ند ساڵێکه ناڕه‌زایى پێشمه‌رگه دێرینه‌کان سه‌ریهه‌ڵداوه بۆچى چاره‌سه‌ر نه‌کراوه؟ جه‌میل هه‌ورامی: گوێى پێناده‌ن، له‌ئاست پێشمه‌رگه‌ى دێرین و پیاوه تیکۆشهرهکانى ئه‌م وڵاته‌دا چاویان نوقاندووه‌و گوێیان داخستووه. هاوڵاتى: چه‌ند ساڵێک پێش ئێستا مه‌سعود بارزانى که له‌پۆستى سه‌رۆکى هه‌رێمدا بووه به‌ڵێنى جێبه‌جێکردنى داواکارییهکانتانى پێدان و ته‌نانه‌ت داواى لیستى پێشمه‌رگه دێرینه‌کانى کرد، به‌ڵێنه‌که‌ى جێبه‌جێکرد بۆتان؟ جه‌میل هه‌ورامی: به‌ڵى زیاتر له‌چوار ساڵ پێش ئێستا بوو، سێ بۆ چوار جار ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش به‌ڵێنیان پێداین، هه‌موو داواکارییه‌کانمان خسته به‌رده‌ستیان، به‌ڵام خه‌ریکه لاى ئه‌وان ده‌بێت بهقهوانى سواو. هاوڵاتى: ده‌وترێت تائێستا لیستى خانه‌نشینى ئه‌یلول و گوڵان نه‌زانراوه‌و به‌گۆتره موچه وه‌رده‌گرن؟ جه‌میل هه‌ورامی: ده‌ڵێن به‌شێکى زۆریان پاره‌که بهمۆڵى وه‌رده‌گرن و ده‌یده‌ن به‌فه‌له‌ک و له‌وێ به‌سه‌ر لقه‌کاندا دابه‌شى ده‌که‌ن و موچه‌کانیان وه‌رده‌گرن، وه‌ک ئێمه نین که‌هه‌موومان له‌بانک وه‌ریده‌گرین. هاوڵاتى: چه‌ند هه‌زار خانه‌نشین ده‌بن؟ جه‌میل هه‌ورامی: تائێستا نازانین ژماره‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه‌ى پارتى چه‌نده. هاوڵاتى: یه‌کێک له و ره‌خنه دیارانه‌ى له‌لیستى خانه‌نشینى پێشمه‌رگه ده‌گیرێت خه‌ڵکێکى زۆر خانه‌نشین کراوه کهپێشمهرگه نه‌بووه یان په‌یوه‌ندى به‌حکومه‌تى به‌عسه‌وه هه‌بووه، ئه‌وه چۆنه؟ جه‌میل هه‌ورامی: ئه‌وه په‌یوه‌ندى به‌ئێمه‌وه نییه، ئه‌وه په‌یوه‌ندى به‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و حزبه‌کانه‌وه هه‌یه، ئێمه خانه‌نشینمان نه‌کردوون و لایه‌نى جێبه‌جێکار نه‌بووین، ئێمه کۆمه‌ڵه‌ین و داکۆکى له‌ئه‌ندامانى کۆمه‌ڵه‌که‌مان ده‌که‌ین. هاوڵاتى: ته‌سه‌ور ده‌که‌ن چه‌ند هه‌زار خانه‌نشینى پێشمه‌رگه‌ى دروست هه‌بێت؟ جه‌میل هه‌ورامی: ئه‌وه‌ى له‌سنورى هێزه‌کانى (70) و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌م ده‌ڤه‌ره‌و کۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌کان به‌هه‌مووى (32) هه‌زار که‌س هه‌یه، به‌ڵام لاى پارتى دوو هێنده‌ى ئه‌و ژماره‌یه زیاتره، له‌کاتێکدا ئه‌و (32) هه‌زاره‌ى ئێمه هى هه‌موو حزبه‌کانه که‌پێکهاتوون له‌یه‌کێتى و گۆڕان و شیوعى و سۆسیالست و کۆمه‌ڵى ئیسلامى و بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامی. هاوڵاتى: چاکسازیى له‌لیستى پێشمه‌رگه دێرنیهکان به‌کوێ گه‌یشتووه، هیچ زانیارییتان هه‌یه له‌ئه‌نجامى چاکسازیدا چه‌ند که‌س ده‌رکه‌وتووه پێشمه‌رگه نه‌بووه؟ جه‌میل هه‌ورامی: په‌رله‌مان ناردوویه‌تى بۆ حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى بۆ دروستبکرێت، به‌ڵام جێبه‌جێناکرێت، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێبکرێت بۆ ناووناوبانگى پێشمه‌رگه باشه‌و ئاشکرا ده‌بوو ئه‌و گه‌نده‌ڵییه له‌کوێیه و هه‌ر بۆ خۆیشیان باشبوو مه‌بله‌غێک پاره بۆ حکومه‌ت ده‌گه‌ڕایه‌وه. هاوڵاتى: هه‌ڵوێستان چى ده‌بێت ئه‌گه‌ر داواکارییه‌کانتان جێبه‌جێنه‌کرێت؟ جه‌میل هه‌ورامی: درێژه بهناڕهزایهتییهکانمان ده‌ده‌ین و فشار ده‌خه‌ینه‌سه‌ر حکومه‌ت، راپۆرت و نووسراومان نووسیوه چه‌ندین جار، کۆتا جار ئه‌گه‌ر وه‌ڵاممان نه‌ده‌نه‌وه‌و ئه‌نجامێکى باشى نه‌بێت ئینجا ده‌چینه حه‌وشه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و رێگه‌ناده‌ین هاتوچۆ بکرێت. هاوڵاتى: ده‌وترێت به‌ڕێزتان کاتى خۆى زۆر که‌ستان خانه‌نشین کردووه کهپێشمهرگهى دێرین نه‌بووه ئایا وایه؟ جه‌میل هه‌ورامی: هیچ به‌رپرسیارنیم له‌وه‌ى که‌سێک پێشمه‌رگه نه‌بووبێت و وه‌ک پێشمه‌رگه خانه‌نشین کرابێت، لاى ئێمه‌وه شتى وا نه‌کراوه.
سازدانى: هاوڵاتى وته‌بێژى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) تایبه‌ت به هاوڵاتى ورده‌کارى ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر چیاى گاره‌و ده‌وروبه‌رى ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت (41) فرۆکه‌ى جه‌نگیى به‌شدارییان تێدا کردووه‌و ده‌شڵێت:» گه‌ریلا به‌فرۆکه‌ى درۆن ڤیدیۆى که‌مپى دیله‌کانیان گرتووه، چوار بۆ شه‌ش ساڵه 13 دیلى تورک لاى ئێمه پارێزراون، به‌ڵام له له ئاکامى بۆردومانى فرۆکه‌کانى تورکیا کوژراون«. زاگرۆس هیوا، وته‌بێژى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که)، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌شڵێت:» هه‌ر له رۆژى یه‌که‌مه‌وه کهئۆپهراسیۆنى تورکیا ده‌ستیپێکرد رامانگه‌یاند که‌مپى دیله‌کان کراوه‌ته ئامانج، ویستمان راى گشتى ئاگادار بکه‌ینه‌وه تافشارێک دروستببێت بۆ ئه‌وه‌ى گیانى دیله‌کان پارێزراو بێت، به‌ڵام تورکیا به‌رده‌وامى بههێرشهکهدا، ده‌رکه‌وت تورکیا به‌زه‌یى به‌ئه‌ندام و لایه‌نگرانى خۆشی‌دا نایه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش رووى راستى ده‌وڵه‌تى تورکیا ئاشکرا ده‌کات». هاوڵاتى: ئامانجى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر چیاى گاره‌و ده‌وروبه‌رى چى بووه؟ زاگرۆس هیوا: له‌ڕۆژى (10)ى شوبات تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکى دژ به‌گه‌ریلا له‌هه‌رێمى گاره ده‌ستپێکردو له رۆژى (14)ى شوبات له‌کاتژمێره‌کانى سه‌رله‌به‌یانى کهشکستیهێنا ناچاربوو پاشه‌کشه بکات، ئامانجى سه‌ره‌کى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ش ئه‌وه‌بوو که‌بتوانێت به‌شێوه‌یه‌کى هه‌میشه‌یى بمێنێته‌وه، به‌ڵام بهوهڵامێکى پێویست سوپاى تورکیا پاشه‌کشه‌ى کرد. هاوڵاتى: باس له‌وه ده‌کرێت تورکیا ئامانجه‌که‌ى 13 دیل بووه که لهسەربازان و میت پێکهاتبوون، ئامانجه‌که‌ى هاته‌دى؟ زاگرۆس هیوا: له‌ماوه‌ى چوار رۆژه‌که‌دا هێرشى ئاسمانى زۆر بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌که ئه‌نجامدرا، یه‌کێک له‌و شوێنانه‌ش که له رۆژى یه‌که‌مه‌وه هێرشى زۆرى بۆ سه‌ر ئه‌نجامدرا، ئه‌و شوێنه‌بوو کهزیندانییهکانى ده‌وڵه‌تى تورکیاى تێدابوو، ئه‌و کامپه‌ى دیله‌کانى تێدابوو، له‌ڕۆژى (10)ى شوبات له‌کاتژمێر پێنج‌دا به‌شێوه‌یه‌کى زۆر چڕى فڕۆکه‌ى ئێف (16) بۆردومانیان کرد، دواى ئه‌وه به‌و ته‌کنیکانه‌ى له‌ده‌ستیاندا هه‌بوو، ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى کهپاسهوانى شوێنه‌که‌یان ده‌کرد وه‌ڵامى هێرشه‌کانیان دایه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌ربازه‌کانى سوپاى تورکیا به‌هێلیکۆپته‌ر له‌و شوێنه دابه‌زیبوون بۆ ئه‌وه‌ى به‌وته‌ى خۆیان دیله‌کانیان رزگار بکه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانى و جارێکى دیکه پاشه‌کشه‌یان کرد. هاوڵاتى: واتا سوپاى تورکیا شکستیان هێنا له‌هه‌نگاوى یه‌که‌میاندا بۆ رزگارکردنى دیله‌کانیان؟ زاگرۆس هیوا: به‌ڵێ له‌هه‌نگاوى یه‌که‌مدا شکستیهێنا، دواتر به‌شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام ئه‌و شوێنه‌یان بۆردوومان کرد کهزیندانیهکانى تێدابوو که‌پێکهاتبوون له‌ئه‌ندامانى میت و پۆلیس و سه‌ربازى تورکیا، له‌ئه‌نجامدا گیانیان له‌ده‌ستدا. هاوڵاتى: سوپاى تورکیا چه‌ند فرۆکه‌ى جه‌نگى به‌کارهێنا بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌یان؟ زاگرۆس هیوا: هێرشه‌که (41) فڕۆکه‌ى جه‌نگى تێیدا به‌شداربوو، له‌و شوێنه‌ى داوه، هه‌ر که‌سێک زانیارى سه‌ربازیى هه‌بێت ده‌زانێت هیچ که‌س له‌و شوێنه رزگارى نابێت، بۆیه ئامانجى تورکیا ئه‌وه‌بوو ئه‌و دیلانه بکوژێت، به‌رپرسیارى یه‌که‌مى کوشتنى ئه‌و دیلانه‌ش خلوسى ئاکار وه‌زیرى به‌رگریى تورکیایه که‌هیچ هه‌ستێکى مرۆییان نییه‌و کۆمه‌ڵکوژییان دژ به‌دیله‌کان ئه‌نجامداوه، بۆ ئه‌وه‌ى شکسته‌که‌ى خۆیان بشارنه‌وه ئێستاش دهیانەوێت چه‌واشه‌کارى ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام هه‌رچى بکه‌ن ناتوانن راستییه‌کان بشارنه‌وه، چونکه به‌فرۆکه‌ى درۆن له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه ڤیدیۆى که‌مپى دیله‌کانمان گرتووه‌و سه‌ربازانى تورکیا بۆردومانى که‌مپى دیله‌کانى خۆیان کردووه‌و کوشتویانن. هاوڵاتى: تورکیا بانگه‌شه‌ى جیاواز له‌باره‌ى ئه‌و 13 دیله‌ى خۆیانه‌وه ده‌کەن، ئێوه وه‌ڵامتان چییه؟ زاگرۆس هیوا: ئێمه وه‌کو ته‌ڤگه‌رى ئازادى کوردستان هیچ کاتێک زیانمان بهدیلهکانى شه‌ڕ نه‌گه‌یاندووه، له‌م چه‌ندساڵه‌ى دواییدا کههێرشى به‌رفراوان له‌دژى هه‌رێمه‌کانى گه‌ریلا هه‌بوون توانیومانه دیله‌کان بپارێزین. هه‌ر له‌ڕۆژى یه‌که‌مه‌وه کهئۆپهراسیۆنى تورکیا ده‌ستیپێکرد رامانگه‌یاند کهکهمپى دیله‌کان کراوه‌ته ئامانج، ویستمان راى گشتى ئاگاداربکه‌ینه‌وه تافشارێک دروستببێت بۆ ئه‌وه‌ى گیانى دیله‌کان پارێزراو بێت، ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و دیلانه‌ش لێدوانیاندا که‌تورکیا ئه‌و هێرشه رابگرێت، به‌ڵام تورکیا به‌رده‌وامى بههێرشهکهدا، ده‌رکه‌وت تورکیا به‌زه‌یى به‌ئه‌ندام و لایه‌نگرانى خۆشی‌دا نایه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش رووى راستیى ده‌وڵه‌تى تورکیا ئاشکرا ده‌کات، رۆژێک دێت بکه‌رانى ئه‌م تاوانه سزا بدرێن. هاوڵاتى: خۆڕاگریى گه‌ریلا به‌رانبه‌ر به‌هێرشه‌کان چۆن بووه که 41 فرۆکه‌ى جه‌نگى به‌شداریى تێدا کردووه؟ زاگرۆس هیوا: ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه که‌چوار رۆژى خایاند، ئه‌و خۆڕاگرییه مه‌زنه‌ى له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه نیشاندرا، ئه‌نجامى زۆر گرنگ به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت، پاشان ئێمه زانیارى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
سازدانى: پ. دهۆک لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى چوارى یه‌کێتى له‌بادینان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که‌یه‌کێتى له‌بادینان گۆڕه‌پان بۆ هیچ که‌س و لایه‌نێک چۆڵ ناکات و پشتڕاستن له‌وه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌نگه‌کانى یه‌کێتى روو له‌زیادبوون ده‌که‌ن . ئاراس محه‌مه‌د ئاغا، لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى چوارى یه‌کێتى بادینان، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌ڵێت:»نه‌هاتنى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى بۆ بادینان به‌نده به‌ئیشوکارو به‌رنامه‌ى خۆیان، له‌کاتێکى نزیکدا ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجامده‌ده‌ن». هه‌روه‌ها لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى چوارى یه‌کێتى جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه که «ده‌بێت پارتى له‌بادینان وازبهێنێت له‌ده‌ستگیرکردن و سه‌رکوتکردنى چالاکوان و رۆژنامه‌نووس و کادیرو جه‌ماوه‌رى لایه‌نه‌کان، له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتارانه پارتى زیانى زۆریان به‌ناوبانگى حوکمڕانى هه‌رێم گه‌یاندووه‌و بووەته مایه‌ى دووبه‌ره‌کى و تێکدانى په‌یوه‌ندیى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان». له‌ده‌م و کاتێکى گونجاوو به‌پێى به‌رنامه‌ى خۆیان هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى سه‌ردانى بادینان ده‌که‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڵێ به‌رنامه هه‌یه‌و له‌کاتێکى نزیکدا ئه‌نجامیده‌ده‌ن. هاوڵاتى: یه‌کێتى له‌دهۆک میوانه یا حسابى میوانى بۆ ده‌کرێت؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا: یه‌کێتى له‌هیچ شوێنێک و پارچه‌یه‌کى کوردستان میوان نییه، یه‌کێتى خۆى به‌خاوه‌نى دۆز‌و ماف و خواسته‌کانى هه‌موو گه‌لى کوردستان ده‌زانێت و له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و مافانه تێکۆشاوه‌و به‌رده‌وامیش خه‌بات ده‌کات، له‌هیچ شوێنێک گۆڕه‌پان بۆ هیچ که‌س و لایه‌نێک چۆڵ ناکات . هاوڵاتى: هیچ به‌رنامه‌یه‌ک یان پلانێک هه‌یه هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى سه‌ردانى پارێزگاى دهۆک بکه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌یه که‌ى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى بێنه دهۆک؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا: دهۆک موڵکى هیچ لایه‌نێک نییه، له‌ده‌م و کاتێکى گونجاوو به‌پێى به‌رنامه‌ى خۆیان هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى سه‌ردانى بادینان ده‌که‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڵێ به‌رنامه هه‌یه‌و له‌کاتێکى نزیکدا ئه‌نجامیده‌ده‌ن. هاوڵاتى: بۆچى تائێستا هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى سه‌ردانى دهۆکیان نه‌کردووه هۆکار چیه ؟ هیچ رێگرییه‌ک بۆ ئه‌م سه‌ردانه هه‌یه؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا : هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆیان نییه رێگرى له‌سه‌ردانى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى بکات بۆ بادینان و دهۆک به‌تایبه‌تى، نه‌هاتنى هاوسه‌رۆکان بۆ بادینان به‌نده به‌ئیشوکارو به‌رنامه‌ى خۆیان، له‌کاتێکى نزیک ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجامده‌ده‌ن. ده‌بێت پارتى له‌بادینان وازبهێنێت له‌ده‌ستگیرکردن و سه‌رکوتکردنى چالاکوان و رۆژنامه‌نووس و کادیرو جه‌ماوه‌رى لایه‌نه‌کان، له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتارانه پارتى زیانى زۆریان به‌ناوبانگى حوکمڕانى هه‌رێم گه‌یاندووه‌و بووەته مایه‌ى دووبه‌ره‌کى و تێکدانى په‌یوه‌ندیى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان، ئومێد ده‌که‌ین رێز له‌بیروڕاى ئازاد‌و فره‌حزبى بگرن له‌بادینان و بزانن سه‌رده‌مى حزبى قاید نه‌ماوه هاوڵاتى: هیچ به‌رنامه‌تان هه‌یه بۆ گوڕینى پلان و به‌رنامه میدیاییه‌کانى یه‌کێتى له‌بادینان به‌تایبه‌ت ته‌له‌فزیۆنى بادینان؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا : قۆناغى دواى چواره‌م کۆنگره، قوناغى نووێبوونهوهیه له‌سه‌ر هه‌موو ئاست و له‌هه‌موو بوارێکى کارى رێکخراوه‌یى و حزبایه‌تی، نوێبوونه‌وه شمولى راگه‌یاندنیش ده‌کات به‌تایبه‌ت له‌ده‌ڤه‌رى بادینان. ئێمه ده‌زگاى میدیاى بادینانمان دامه‌زراندووه، که‌چه‌ندین به‌ش و که‌ناڵى له‌خۆگرتووه، ئێستا رۆڵێکى باشى بینیوه‌و له‌ئایینده ئه‌و ده‌زگایه گه‌شه پێده‌ده‌ین و ئاستى بوارى راگه‌یاندنى یه‌کێتى له‌بادینان باشتر لێده‌که‌ین . هاوڵاتى: ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌کان لەسه‌ر کادیره‌کانتان له‌بادینان هه‌یه یاخود نه‌ماوه، په‌یوه‌ندیتان چۆنه له‌گه‌ڵ پارتى و حزبه‌کانى تر له‌سنورى پارێزگاى دهۆک؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا:هه‌ڕه‌شه‌کان به‌رده‌وامن، به‌ڵام ئێمه ده‌ست له‌بیروباوه‌ڕى خۆمان هه‌ڵناگرین، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و پرەنسیپ و به‌هایانه‌ى یه‌کێتى بۆمان داڕشتووه، که ئازادى ده‌ربڕین و داخوازیى ماف و پاراستنى پیرۆزییه‌کانى گه‌ل و نیشتمانن. په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نێک زۆر باشه‌و له‌گه‌ڵ پارتى ئاساییه، ده‌بێت پارتى له‌بادینان وازبهێنێت له‌ده‌ستگیرکردن و سه‌رکوتکردنى چالاکوان و رۆژنامه‌نووس و کادیرو جه‌ماوه‌رى لایه‌نه‌کان، له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتارانه پارتى زیانى زۆریان به‌ناوبانگى حوکمڕانى هه‌رێم گه‌یاندووه‌و بووەته مایه‌ى دووبه‌ره‌کى و تێکدانى په‌یوه‌ندیى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان، ئومێد ده‌که‌ین رێز له‌بیروڕاى ئازاد‌و فره‌حزبى بگرن له‌بادینان و بزانن سه‌رده‌مى حزبى قاید نه‌ماوه. هاوڵاتى: پلانتان چییه بۆ ئه‌وه‌ى له‌داهاتوو به‌تایبه‌ت له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ده‌نگه‌کانى خۆتان زیادبکه‌ن، چ گۆڕانکارى و کارێک ده‌که‌ن تابتوانن ده‌نگى یه‌کێتى زیادبکه‌ن؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا :باوه‌ڕمان به‌خه‌ڵک و جه‌ماوه‌رى یه‌کێتى زۆر تۆکمه‌یه که‌هه‌میشه یه‌کێتى راگرتووه‌و سهریخستووه، جگه له‌وه کارى باشمان بۆ خه‌ڵک کردووه‌و به‌رنامه‌ى چاکمان هه‌یه بۆ ئایینده، به‌تایبه‌تى له‌بوارى دابینکردنى بژێویى خه‌ڵک و خۆشگوزه‌رانى و مسۆگه‌رکردنى ماف و ئازادییه‌کان. پێمانوایه بۆ ئه‌م قۆناغه خه‌ڵک پێویستى به‌ژیان و داهاته‌و یه‌کێتى له‌سه‌ر ئه‌م پرس و بواره کارده‌کات، ئێمه له‌وه پشتڕاستین کهدهنگهکانمان زیاد ده‌که‌ین و له‌هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامى باش به‌ده‌ستده‌هێنین . هاوڵاتى: بۆچى تائێستا یه‌کێتى له‌پشکى بادینان که‌ژماره‌یه‌ک که‌سن له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستبه‌کار نه‌بوونه، که‌ئه‌وانیش به‌ڕێوه‌به‌ر و بریکارى وه‌زاره‌تن؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا : وه‌کو پشکى بادینان لهپۆستهکانى حکومه‌ت و په‌رله‌مان حه‌وت که‌سمان کاندید کردووه، یه‌کێک بۆ په‌رله‌مان ئێستا وه‌ک راوێژکارى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ستبه‌کاربووه، شه‌ش ناوى دیکه‌مان بۆ ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسی ناردووه، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌سته‌ى کارگێڕى بۆ حکومه‌ت و هه‌ڤاڵى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت پێشنیار کردووه، بڕیاره ئه‌وانیش له‌ماوه‌یه‌کى نزیکدا وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌ناو حکومه‌ت ده‌ستبه‌کارببن . هاوڵاتى : بۆچى ده‌ورو ته‌سلیم نه‌کراوه له‌به‌رپرسیارێتى مه‌ڵبه‌ندى چوارى یه‌کێتى؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا : وه‌کو به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى چوار له 1ى نیسانى 2020 ده‌ستبه‌کاربووم، ئه‌وکاته که‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رتاسه‌رى له‌هه‌موو شار‌و پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان هه‌بوو، دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندیى فه‌رمى له‌پارێزگاو ئیداره‌ى ناوخۆیى دهۆک ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى چوار ده‌ورو ته‌سلیم له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ (سیار بامه‌ڕنى) جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند ئه‌نجامدرا، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ڤاڵ عه‌بدولبارى زێبارى به‌رپرسى پێشووى مه‌ڵبه‌ند بهنووسراوێکى فه‌رمى مه‌کته‌بى رێکخستن له‌ئه‌رکى به‌رپرسیارى مه‌ڵبه‌ند ته‌واو ببوو، ده‌ورو ته‌سلیم له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ سیار بامه‌ڕنى کردبوو، بۆیه ئێمه‌ش ده‌ورو ته‌سلیممان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ سیار بامه‌ڕنی کرد‌و هیچ کێشه‌و گرفتێک له‌و باره‌یه‌وه نه‌بووه. هاوڵاتى: زۆرینه‌ى فه‌رمانبه‌ران و موچهخۆرانى یه‌کێتى له‌ناو سه‌نته‌رى دهۆکدان، به‌ڵام هه‌موو کاتێک قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش زیاتر ده‌نگى یه‌کێتى هاتووه، هۆکار چییه؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا : نه‌خێر به‌و شێوه‌یه نیه کهزۆرینهى موچهخۆرانى یه‌کێتى له‌ناو سه‌نته‌رى شارى دهۆک بن، راسته به‌رده‌ڕه‌ش ده‌نگى زۆر ده‌هێنێت و جه‌ماوه‌رى یه‌کێتى له‌به‌رده‌ڕه‌ش زۆره، به‌ڵام که‌مبوونى ده‌نگه‌کان هه‌موو شار‌و شوێنێک ده‌گرێته‌وه. ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ که‌موکوڕیى پێش چواره‌م کۆنگره ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئێستا دڵنیاین ئه‌و که‌موکوڕییانه چاره‌سه‌رکراون، بابه‌تى په‌یوه‌ست به‌ئیداره‌دانى کار‌و پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌کى گشتى پته‌وتر کراون، به‌دڵنیایى بۆ ئه‌م پرۆسه‌یەى هه‌ڵبژاردن ده‌نگه‌کانى یه‌کێتى له‌سه‌رانسه‌رى پارێزگاى دهۆک و ده‌ڤه‌رى بادینان جیاوازتر ده‌بن لهپرۆسهکانى رابردوو. هاوڵاتى: بۆچى راگه‌یاندنى یه‌کێتى له‌بادینان رۆلێکى باش ناگێرێت له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانى ره‌خنه‌یى و زیاتر ئیش له‌سه‌ر راپۆرت و بابه‌ته‌کانى کۆمه‌ڵایه‌تى و هونه‌ریى ده‌کات و که‌متر ئیش له‌سه‌ر کێشه‌کانى خه‌ڵک ده‌کات؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا : به‌و شێوه‌یه نییه، راگه‌یاندنى یه‌کێتى له‌بادینان خۆى له‌هه‌موو بوارێک ده‌دات، ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى که‌ناڵ و ماڵپه‌رو په‌یجه‌کانى (بادینان میدیا) بکه‌یت کهدهزگاى فه‌رمى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانه له‌بادینان، بۆت دیار ده‌بێت که‌زۆربه‌ى بواره‌کانى ژیانى خه‌ڵکى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی له‌خۆگرتووه‌و گرنگى به‌سه‌رجه‌م سێکته‌رو لایه‌نه‌کانى ژیان داوه.
سازدانى: هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم باس له‌هه‌نگاوه‌کانى چاکسازى له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه ده‌کات و ده‌ڵێت:» کاتێک دیاریکراوه له‌نێوان سێ بۆ پێنج ساڵ بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، دواى ئه‌و واده‌یه هیچ هێزێک نامێنێت به‌ناوى هێزى حزبی». جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌شڵێت:» پێشمه‌رگه له‌هه‌لومه‌رجێکى خراپدایه و موچه‌ى دواده‌که‌وێت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گفتوگۆکراوه بۆ ئه‌وه‌ى لێبڕینى موچه پێشمه‌رگه نه‌گرێته‌وه، به‌ڵام له‌تواناى حکومه‌تدا نییه«. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له‌ناو (11) هه‌زار که‌س که دوو موچه‌یان وه‌رگرتووه ره‌نگه (500)یان له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بێت «بندیوار له‌ناو هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کاندا هه‌یه‌و ته‌نها له‌ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا نییه«. هاوکات، له‌باره‌ى پۆستى ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه که به‌پێى رێککه‌وتنى گۆڕان و پارتى، وه‌ک «ئیستحقاقى گۆران» دیارى کراوه، جه‌بار یاوه‌ر وتى:» ئێستا له‌پرۆسه‌ى رێکخستنى هێزداین و هێزیش لاى پارتى و یه‌کێتییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و دوو لایه‌نه ده‌بێت به‌شداربن لهیهکخستنى هێزه‌کانى خۆیاندا‌و ئه‌وه ئه‌رکێکه له‌سه‌رشانى لێپرسراوانى پارتى و یه‌کێتى، به‌ئێمه ده‌کرێت یا یه‌کێکى تر له‌لایه‌نێکى دیکه؟». هاوڵاتى: پرسى یه‌کخستنه‌وه‌ى یه‌که‌کانى 70 و 80 به‌کوێ گه‌یشتوون؟ جه‌بار یاوه‌ر: پرۆسه‌که له‌سه‌ر دوو ئاست به‌رده‌وامه، به‌پێى یاساى ژماره دووى یاساى چاکسازى پێنج مادده‌ى تێدایه که‌په‌یوه‌ندى بهیهکخستنهوهى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه، وه‌ک یه‌کخستنى (دۆسییه‌کان، خانه‌نشینان، که‌مئه‌ندامان، میلاکاتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، یه‌که‌کانى ژمێریاریی)، میکانیزممان دیاریکردووه‌و ناردوومانه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى په‌سه‌ندى بکه‌ن و ده‌ستبکه‌ین به‌کارکردن له‌سه‌ری، بۆ پرۆژه‌ى چاکسازى ئێمه‌و هاوپه‌یمانان هه‌ندێکى جێبه‌جێکراوه‌و هه‌ندێکیشى پرۆژه‌یه و له‌بوارى جێبه‌جێکردندایه. له‌دواى ساڵى 2016 ئه‌مریکا مانگانه بودجه‌یه‌کیان بۆ لیواکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و بنکه‌کانى مه‌شق ته‌رخانکردووه‌و له‌ساڵى 2021دا به‌رده‌وام ده‌بێت، جگه‌له‌وه‌ش بڕێک ئازوقه‌ى وشکه‌و بڕێک سوته‌مه‌نیش دابینده‌که‌ن، ئه‌وان هاوکارییه‌کان ده‌ده‌ن به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و نایده‌ن به یه‌که‌کانى (70 و 80)، ئه‌مه هاندانێکه بۆ یه‌کخستنى یه‌که‌کانى پێشمه‌رگه، هه‌ر هاوکارییه‌کیان بۆ پێشمه‌رگه ناردبێت نه‌یانداوه بهیهکهکانى (70 و 80) چى هاوکاریى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى بێت یان ئۆتۆمبێلیى سه‌ربازیى و درع بێت یان پڕچه‌ککردن بێت. هاوڵاتى: ئایا یه‌کخستنه‌وه‌ى یه‌که‌کان وه‌ک لیواکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌بێت؟ جه‌بار یاوه‌ر: ئێستا هه‌ردوو فه‌رمانده‌ى (70 و 80) خه‌ریکن هه‌موو هێزه‌کانیان رێکده‌خه‌ن به‌هه‌مان شێوازى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌یانکه‌ن به‌لیواى پیاده‌و به‌هه‌مان ته‌شکیل و میلاکى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، بۆ ئاسانکارى یه‌کخستنیان. هاوڵاتى: واتا لیواى تێکه‌ڵ لهیهکهکانى 70 و 80 دروستده‌کرێت؟ جه‌بار یاوه‌ر: هه‌موو ئه‌و هێزانه ده‌گوێزرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، گرنگ ئه‌وه‌یه له‌ئاینده‌دا بهمیکانیزمێک به‌شێوازى فه‌رمانده‌یى هه‌موویان ده‌به‌سترێنه‌وه به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه. هاوڵاتى: ئه‌م یه‌کخستنه‌وه‌یه هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حزب ده‌رده‌هێنێت؟ جه‌بار یاوه‌ر: که‌هاته ژێر رکێفى وه‌زاره‌ت ئه‌وکاته هیچ هێزێک نامێنێت به‌ناوى هێزى حزبی، به‌ڵام خه‌ڵکى حزبى هه‌ر ده‌مێنێت به‌پێى ده‌ستور ئازاده هه‌ڵگرى چ بیروباوه‌ڕێکه، به‌ڵام له‌ناو داموده‌زگاى یه‌که سه‌ربازییه‌کان نابێت کارى حزبى بکرێت. هاوڵاتى: چه‌ند جارێ وه‌زیرى پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه که هاوپه‌یمانان فشاریان لێده‌که‌ن بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه فشاره‌کان چین؟ جه‌بار یاوه‌ر: من قسه له‌سه‌ر قسه‌ى که‌س ناکه‌م ئه‌و پرسیاره له‌خۆى بکه‌ن. هاوڵاتى: ئه‌ى هاوپه‌یمانان هیچ فشارێک ناکه‌ن بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه؟ جه‌بار یاوه‌ر: مه‌سه‌له‌که فشار نییه‌و هاوکار و هه‌ماهه‌نگمانن له‌بوارى یه‌کخستنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، ئه‌وان ئێستا له‌پرۆسه‌یه‌کى پرۆژه‌ى چاکسازین که له 2019دا پرۆژه‌یه‌کى هاوبه‌شبوو، ئێمه پرۆژه‌یه‌کمان هه‌بوو راوێژکارانى ئه‌مریکى و به‌ریتانى و ئه‌ڵمانى یه‌کى پرۆژه‌یه‌کیان هه‌بوو، هاتین کردمان به‌یه‌ک پرۆژه. ئه‌و پرۆژه‌یه (26) خاڵه‌و راوێژکارانى ئه‌مریکى و به‌ریتانى و هۆڵه‌ندى و ئه‌ڵمانى به‌شدارن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاکسازی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌م پرۆژه چاکسازییه، ئه‌وان هانمان ده‌ده‌ن به‌شدار ده‌بن له‌گه‌ڵماندا، پشتیوانیمان ده‌که‌ن، رێوشوێن داده‌نێن، خول ده‌که‌نه‌وه‌و به‌ڵێنى هاوکاریى زیاتر ده‌ده‌ن. وه‌ختى خۆى له‌و پۆسته‌دا دانراوم وه‌ک کاندیدى یه‌کێتى دانراوم، که‌ى یه‌کێتى گه‌یشته هه‌ر رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێک که‌ئه‌و پۆسته هى یه‌کێتى نیه‌و هى لایه‌نێکى تره‌و ئاگادارى کردمه‌وه، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و پۆسته به‌جێده‌هێڵم، به‌ڵام تائه‌و رۆژه‌ى له‌و پۆسته‌دام ئه‌رکه‌که‌م جێبه‌جێده‌که‌م و تائێستا له‌هیچ سه‌رچاوه‌و لایه‌نێکه‌وه تایبه‌ت به‌و پرسیاره‌ى ئێوه بهمن نه‌وتراوه. هاوڵاتى: سه‌قفی زه‌مه‌نی کۆنکرێتى دیاریکراوه بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه؟ جه‌بار یاوه‌ر: وه‌ختى خۆى ئه‌و پرۆژه چاکسازییه‌ى کهئامادهمان کرد له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا، وادانرا سه‌قفێکى زه‌مه‌نى سێ بۆ پێنج ساڵ، ئینجا ده‌توانین خاڵه‌کانى ناو پرۆژه چاکسازییه‌که‌ى رێکخستن و یه‌کخستنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه جێگیربکه‌ین، له 2019 ده‌ستمان به‌جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که کردووه. هاوڵاتى: له‌ئه‌گه‌رى دروستبوونى ئاسته‌نگ بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه مه‌ترسى دروستنابێت له‌سه‌ر بڕینى ئه‌و هاوکارییانه‌ى هاوپه‌یمانان پێتانى ده‌ده‌ن؟ جه‌بار یاوه‌ر: له‌دواى ساڵى 2016 ئه‌مریکا مانگانه بودجه‌یه‌کیان بۆ لیواکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و بنکه‌کانى مه‌شق ته‌رخانکردووه‌و له‌ساڵى 2021دا به‌رده‌وام ده‌بێت، جگه‌له‌وه‌ش بڕێک ئازوقه‌ى وشکه‌و بڕێک سوته‌مه‌نیش دابینده‌که‌ن، ئه‌وان هاوکارییه‌کان ده‌ده‌ن به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و نایده‌ن به یه‌که‌کانى (70 و 80)، ئه‌مه هاندانێکه بۆ یه‌کخستنى یه‌که‌کانى پێشمه‌رگه، هه‌ر هاوکارییه‌کیان بۆ پێشمه‌رگه ناردبێت نه‌یانداوه بهیهکهکانى (70 و 80) چى هاوکاریى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى بێت یان ئۆتۆمبێلیى سه‌ربازیى و درع بێت یان پڕچه‌ککردن بێت. هاوڵاتى: یه‌کێتى و پارتى که‌خۆیان به‌خاوه‌نى ئه‌و هێزانه ده‌زانن په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌ئاستێکى باش‌دا نییه، کاریگه‌رى نه‌کردووه‌ته سه‌ر هه‌نگاوه‌کانى پرۆسه‌ى یه‌کخستنه‌وه؟ جه‌بار یاوه‌ر: له‌ساڵى 2010 تائێستا که‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه یه‌کخرا ده‌ستمانکرد به‌یه‌کخستنى پرۆسه‌ى لیواکان و دیوان، تائێستا (14) لیوامان یه‌کخستووه‌و دوو لیواى تر یه‌کده‌خه‌ین که‌ده‌بێته (16) لیوا. له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌نده‌ها جار گرژیى سیاسى دروستبووه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا، وه‌ک گرژییه‌کانى دواى هێرشى هێزه‌کانى عێراق بۆ ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان، هه‌ندێک جار ململانێى سیاسى هه‌یه و کۆبوونه‌وه نه‌کراوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی، به‌ڵام ئه‌مانه هیچ کاریگه‌ریى نه‌رێنى نه‌کردووه‌ته‌سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئێمه هه‌وڵمانداوه هێزه‌کانى پێشمه‌رگه دووربخه‌ینه‌وه له‌و ململانێ سیاسییه و هیچ لایه‌ک له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه باس له‌و گرژییه سیاسییه ناکات. بندیوار ئه‌و که‌سانه‌ن کهموچه وه‌رده‌گرن و ئه‌رک جێبه‌جێناکه‌ن، ئه‌مه ته‌نها له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا نییه، له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کاندا هه‌یه‌و زۆرجار ناوى پێشمه‌رگه باس ده‌کرێت، ئه‌مه بابه‌تێکى گشتییه په‌یوه‌ست نییه ته‌نها به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه، به‌پێى پرۆسه‌ى بایۆمه‌ترى ده‌رکه‌وتووه (11) هه‌زار که‌س هه‌یه دوو موچه وه‌رده‌گرێ ره‌نگه (500) یان له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌بێت، تائێستاش لیسته‌که‌مان بۆ نه‌هاتووه، له‌زۆربه‌ى وه‌زاره‌ته‌کان دوو موچه‌و سێ موچه‌یى هه‌یه. هاوڵاتى: ئامانجى جوڵاندنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بۆ سنورى نه‌ینه‌وا چی بووه؟ئایا به‌فه‌رمانى وه‌زیرى پێشمه‌رگه بووه؟ جه‌بار یاوه‌ر: هیچ هێزێکى پێشمه‌رگه نه‌جوڵاوه بۆ هیچ ناوچه‌یه‌کى کێشه‌له‌سه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه ناتوانین هێز ببه‌ین بۆ ئه‌و ناوچانه و ده‌بێت به رێککه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق ئینجا ده‌توانین هێز بنێرین، ، ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه په‌یوه‌سته به‌بوونى ئه‌و وهفدهى لهبهغدایه بۆ مه‌سه‌له‌ى بودجه‌و نه‌وت و رێککه‌وتن، هه‌ندێک قسه‌کراوه که‌گوایه هێز جوڵێنراوه به‌رامبه‌ر سوپاى عێراق، خۆى ئه‌سڵى بابه‌ته‌که ئه‌وه‌بووه هه‌ندێک گروپى تیرۆریستى داعش له‌ناوچه‌ى قه‌ره‌چوغ به‌دیده‌کرا، ترسێک هه‌بوو په‌لامارى پێگه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه بده‌ن، هه‌ستمان کرد جموجۆڵ هه‌یه‌و زانیارییمان هه‌بوو ده‌یانه‌وێت کارى تیرۆریستى ئه‌نجامبده‌ن، له‌به‌رئه‌وه هێزه‌کان خرایه ئینزاره‌وه لهمیحوهرى شه‌ش کهسنورى مه‌خمور و دیبه‌گه‌و گوێر و قهرهچوغه که داعش بنکه‌ى ئاشکراى هه‌یه. هاوڵاتى: مه‌ترسى پێکدادانى پێشمه‌رگه و گه‌ریلاکانى په‌که‌که ماوه یان نا؟ جه‌بار یاوه‌ر: له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ڕووى چه‌کدارییه‌وه هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ک دروستنه‌بووه، به‌تایبه‌ت هیچ یه‌که‌یه‌کى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان نه‌چووه‌ته حاڵه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هیچ هێزێکى تر، حکومه‌ت لایه‌نگرى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌کداریى نه‌بووه‌و به‌رده‌وام داواکراوه کێشه‌ى نێوان پارتى کرێکاران و تورکیا به‌ئاشتى چاره‌سه‌ر بکرێت. هاوڵاتى: بار‌و گوزه‌رانى پێشمه‌رگه له‌ئاستێکى خراپدایه داواتان کردووه لێبڕینى موچه پێشمه‌رگه نه‌گرێته‌وه؟ جه‌بار یاوه‌ر: هه‌موو فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان یه‌ک هه‌لومه‌رجى باروگوزه‌رانیان هه‌یه‌و به‌ته‌نها هێزى پێشمه‌رگه نییه، قه‌یرانى دارایى هه‌یه‌و پێشتر پاشه‌که‌وتى موچه هه‌بوو، ئێستا لێبڕینهو دواده‌که‌وێت. به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار دابه‌زیوه، ئه‌مه رۆڵى نه‌رێنى هه‌یه‌و پێشمه‌رگه له‌هه‌لومه‌رجێکى خراپدایه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گفتوگۆکراوه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى لێبڕینى موچه پێشمه‌رگه نه‌گرێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مریکى قسه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌و بودجه‌یه‌ى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى له‌موچه‌ى پێشمه‌رگه نه‌بڕدرێت بودجه‌یه‌کى گه‌وره‌یه، حکومه‌ت ناتوانێت له‌ئێستاداو له‌م هه‌لومه‌رجه ئابورییه‌دا چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشه‌یه بکات، به‌ڵام ئه‌و وهفدهى هه‌رێم لهبهغدایه بگاته رێککه‌وتن نه‌ک کێشه‌ى پێشمه‌رگه کێشه‌ى هه‌موو فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر ده‌بێت. هاوڵاتى: کاتێک باس لهبندیوار ده‌کرێت زۆرجار په‌نجه بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه راده‌کێشرێت که‌زۆرترین بندیوارى تێدایه، ئایا چیتان کردووه بۆ نه‌هێشتنى بندیوار‌و دوو موچه‌یى؟ جه‌بار یاوه‌ر: بندیوار ئه‌و که‌سانه‌ن کهموچه وه‌رده‌گرن و ئه‌رک جێبه‌جێناکه‌ن، ئه‌مه ته‌نها له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا نییه، له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کاندا هه‌یه‌و زۆرجار ناوى پێشمه‌رگه باس ده‌کرێت، ئه‌مه بابه‌تێکى گشتییه په‌یوه‌ست نییه ته‌نها به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه، به‌پێى پرۆسه‌ى بایۆمه‌ترى ده‌رکه‌وتووه (11) هه‌زار که‌س هه‌یه دوو موچه وه‌رده‌گرێ ره‌نگه (500) یان له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌بێت، تائێستاش لیسته‌که‌مان بۆ نه‌هاتووه، له‌زۆربه‌ى وه‌زاره‌ته‌کان دوو موچه‌و سێ موچه‌یى هه‌یه. هاوڵاتى: به‌پێى رێککه‌وتنى پارتى و گۆڕان بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت پۆستى ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پشکى گۆڕانه، بۆچى تائێستا نه‌دراوه به‌گۆڕان؟ یان پشکى گۆڕان نییه‌و هى یه‌کێتییه؟ جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌وه په‌یوه‌ندى به‌منه‌وه نییه، ئه‌وه په‌یوه‌ندى به‌یه‌کێتى و گۆڕان و پارتییه‌وه هه‌یه، وه‌ختى خۆى له‌و پۆسته‌دا دانراوم وه‌ک کاندیدى یه‌کێتى دانراوم، که‌ى یه‌کێتى گه‌یشته هه‌ر رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێک که‌ئه‌و پۆسته هى یه‌کێتى نیه‌و هى لایه‌نێکى تره‌و ئاگادارى کردمه‌وه، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و پۆسته به‌جێده‌هێڵم، به‌ڵام تائه‌و رۆژه‌ى له‌و پۆسته‌دام ئه‌رکه‌که‌م جێبه‌جێده‌که‌م و تائێستا له‌هیچ سه‌رچاوه‌و لایه‌نێکه‌وه تایبه‌ت به‌و پرسیاره‌ى ئێوه بهمن نه‌وتراوه. ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر حه‌قیقه‌تیش ئێمه له‌پرۆسه‌ى رێکخستنى هێزداین و ئێستا هێز لاى پارتى و یه‌کێتییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و دوولایه‌نه ده‌بێت به‌شداربن لهیهکخستنى هێزه‌کانى خۆیاندا‌و ئه‌وه ئه‌رکێکه له‌سه‌ر شانى لێپرسراوانى پارتى و یه‌کێتى له‌ناو هێزى پێشمه‌رگه‌دا. بۆ ئه‌وه‌ى به‌هه‌ماهه‌نگى ئه‌و پرۆسه‌یه بگه‌یه‌نینه ئه‌نجام، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وه زیاتر به‌ئێمه‌مانان ده‌کرێت، له‌کوێ جه‌بار یاوه‌ر که (50) ساڵه ئه‌ندامى یه‌کێتییه و (40) ساڵه له‌ناو هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌م یان یه‌کێکى تر له‌لایه‌نێکى تر. ئه‌م پرۆسه‌یه بهێڵنه‌وه بۆ ئه‌وکاته‌ى هێزه‌کان بوون به‌هێزى حکومى ئه‌وکاته ده‌کرێ وه‌زیره‌که یان به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بێت، ئێمه ئێستا له‌حاڵه‌تێکى ئینتیقالیداین ره‌نگه ئه‌م قۆناغه به‌و که‌سانه بکرێت که له‌ناو هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دان. هاوڵاتى: پێتوایه یه‌کێتى له‌م کاته‌دا تۆ له‌و پۆسته ببه‌خشێت؟ جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌وه پرسیارێکى سیاسییه‌و ده‌توانیت ئاراسته‌ى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى بکه‌یت، بۆیه ناتوانم وه‌ڵامى سیاسیت بده‌مه‌وه.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم کارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که‌پارتى «تاکلایه‌نه« هێزێکى زۆرى بردووه‌ته ناوچه‌کانى مهخمورو گوێرو دیبه‌گه‌و وه‌ک خۆیان باسیان کردووه بۆ پاراستنى بیره نه‌وتییه‌کانه. ره‌شاد خدر گه‌ڵاڵى، کارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى وتى: یه‌کێتى هۆشدارى داوه‌ته پارتى و پارتیش تێگه‌یشتووه له‌سیاسه‌تى یه‌کێتى. «هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، یه‌کێتى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ رێککه‌وتنى پارتى و حکومه‌تى عێراقیدا نییه له‌سه‌ر دۆخى شه‌نگال» پارتى رێککه‌وتنى کردووه قایمقامێک و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییەیهک وه‌ربگرێت و خاکى شه‌نگال ته‌سلیمى به‌غدا بکات، یه‌کێتى هاوڕانییه له‌گه‌ڵ پارتى و هاوڕاش نابێت». هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان تادواسات هه‌وڵه‌کانى چڕ کردووه‌ته‌وه بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و عێراق، به‌ڵام «هۆشدارى داوه‌ته پارتى له‌باره‌ى رێکنه‌که‌وتنى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر پرۆژه‌ى بودجه«. هاوڵاتى: دۆخى موسڵ به‌گشتى چۆنه به‌تایبه‌ت باس له‌چوونى هێزه‌کانى پارتى ده‌که‌ن بۆ قه‌زاى مه‌خمور؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: دیاره ئه‌و جموجۆڵانه‌ى له‌سنورى قه‌زاى مه‌خمور یه‌کلایه‌نه‌یه، جوڵاندنى هێز له‌لایه‌ن پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه به‌تایبه‌ت هێزه‌کانى (٨٠) و زائیده‌ن هێزه‌کانى رۆژو ئه‌و هێزانه‌ى په‌یوه‌ست به رۆژهه‌ڵاتى کوردستان که (حوسێن یه‌زدان په‌نا) سه‌رپه‌رشتى ده‌کات، هه‌روه‌ها لیواى تایبه‌تى گوڵانیش هێندراونه‌ته ناحیه‌ى دیبه‌گه‌و گوێرو که‌ندێناوه، له‌م سنورانه جێگیر کراون. واته ئه‌و هێزانه پارتى یه‌کلایه‌نه جوڵاندوویه‌تى، له‌چوار رۆژى رابردوو هێناویانه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه، به‌و پێیه‌ى دانیشتووى مه‌خمورم و ماڵیشم له‌وێیه، جگه له‌هێزه‌کانى پێشتر هیچ هێزێکى نوێى عێراق نه‌هێندراونه‌ته ناوچه‌که، واته له‌ڕۆژئاواو له‌کۆتایى شاخى قه‌ره‌چوغ بۆ گوێر ده‌چێت، له‌به‌شى رۆژهه‌ڵاتى ناوچه‌ى قه‌راج بۆ سه‌رگه‌ران هیچ هێزێکى بۆ نه‌هاتووه. بۆ خۆم راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانى کۆمیته‌ى سه‌رگه‌ران قسه‌م کردووه که‌هیچ هێزێکى سه‌ربازیى له‌وێ به‌دیناکرێت. هاوڵاتى: واتا ئه‌و شوێنانه‌ى هێزى بۆ نه‌چووه ئه‌وانه‌یه که‌داعش جموجۆڵى تێیدا هه‌یه؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: داعش له‌هه‌ردوو به‌شى شاخى قه‌ره‌چوغ له‌به‌شى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواکهى بهربهردهوامى به رووکارى ناحیه‌ى قه‌راج و به رووکارى مه‌خموردا جێگیره‌و یه‌که‌ى (٨٠)ى پارتى زیاتر له‌سێ ساڵى رابردوو له‌سه‌ر شاخى قهرهجوغه، هه‌روه‌ها سوپاى عێراقیش به‌دوورى چوار بۆ پێنج کیلۆمه‌تر له‌بنارى شاخى قه‌ره‌چوغ دووره‌و سه‌نگه‌ریان لێداوه‌و چه‌ند رهبایەیهکیان جێگیر کردووه‌و ئوتومبێلیى هامه‌ریان تێیدا داناوه. واتا ئه‌م جوڵه‌یه په‌یوه‌ندى به‌بوونى داعشه‌وه نییه، ته‌نها جوڵه‌ى هێزه‌کانى پارتى په‌یوه‌ندى به‌دانیشتنه‌کانى هه‌رێم و عێراقه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه. هاوڵاتى: چوونى هێزه‌کانى پارتى تاچه‌ند په‌یوه‌ندى بهپاراستنى بیره نه‌وتییه‌کانه‌وه هه‌یه ره‌شاد گه‌ڵاڵى: پڕۆژه‌یه‌کى ئه‌مریکى هه‌یه کهکۆتایى پێهێنانى گرێبه‌ستى غازه له‌نێوان عێراق و ئێران، بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا روو له‌هه‌رێم بکات بۆ وه‌رگرتنى غاز، ئه‌مریکا له‌هه‌وڵدایه گرێبه‌ست له‌نێوان عێراق و هه‌رێمى کوردستاندا بکرێت، ئه‌مه کۆمه‌ڵێک هاوکێشه ده‌گۆڕێت. هه‌ریه‌ک له‌حکومه‌تى فه‌ڕه‌نسى و ئه‌مریکى ئاگادارى پارتییان کردووه‌ته‌وه کهکۆتایى به‌جوڵاندنى هێز بهێنێت بۆ ئه‌و ناوچانه، که مه‌به‌ست لێى پارێزگارى کردنه له‌و چاڵه نه‌وتیانه‌ى له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه، به‌پێى ئامارێک سه‌دان بیره نه‌وت لهکهندێناوه هه‌یه تاده‌گه‌یته گوێر، بۆیه پارتى هێزێکى زۆرى بۆ هێناوه‌و جێگیرى کردوون. هاوڵاتى: ئه‌وه‌نده‌ى ئاگاداربن پارتى چه‌ند هه‌زار هێزى بۆ ئه‌و ناوچانه جوڵاندووه کهباستکرد؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: ژماره‌یان نازانین، هێزێکى کاریگه‌رى خۆیان هه‌یه به‌تایبه‌تى له‌مه‌خمور و که‌ندێناوه‌و گوێر له‌نزیک کارگه‌ى چیمه‌نتۆ، له‌وێدا سه‌نگه‌ریان لێداوه‌و به‌شۆفڵ حه‌فریان لێداوه به‌رانبه‌ر خه‌نده‌قه‌کانى سوپاى عێراق، ئه‌و هێزه‌ى هاتوونه‌ته ناوچه‌که هێزێکى پڕ چه‌کترن به‌راورد به‌و هێزه‌ى پێشتر به‌هێزى میحوه‌رى مه‌خمور ناسێندرابوون. هاوڵاتى: وه‌ک باستکرد پارتى هێزى هێناوه‌ته قه‌زاى مهخمورو ده‌وروبه‌رى، به‌ڵام هێنانى هێزى رۆژ که سه‌ر به(ئه‌نه‌که‌سه)ن کهحزبێکى رۆژئاواى کوردستانه‌و هێزى رۆژهه‌ڵاتى (حوسێن یه‌زدان په‌نا) بۆچى؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: ئه‌و هێزانه‌ى که لهشهنگالن خه‌ڵکى شه‌نگالن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ڕووى فکرییه‌وه نزیکن له‌په‌که‌که پارتی پێی وایە نابێت بمێننه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى تورکیا لێیان زوویر ده‌بێت، به‌ڵام له‌ولاوه پارتى هاتووه هێزى رۆژ له‌به‌رانبه‌ر سوپاى نیشتمانى عێراقى داده‌نێت که چه‌ند وه‌زیرێک و جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌رۆک کۆمار کوردن، په‌که‌که چۆن مافى نییه وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن له‌و ناوچانه بن، به‌هه‌مان شێوه هێزه‌کانى رۆژى ئه‌نه‌که‌سه‌ى رۆژئاواى کوردستان و هێزى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان (حه‌سه‌ن یه‌زدان په‌نا) مافى ئه‌وه‌یان نییه لەمەخمور بمێننه‌وه که‌خه‌ڵکى ناوچه‌که نین. هاوڵاتى: هۆکار چییه پارتى بۆ شه‌نگال هێزی نه‌جوڵاندووه؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: له‌ناوچه‌کانى زومارو شه‌نگال نه‌وت هه‌یه، عه‌ین زاله یەکێکە لەکێڵگە گەورە نەوتییەکان، بەڵام پارتی هێزى بۆ نه‌بردووه، شه‌نگال شوێنێکى ستراتیژه بۆ دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر شکۆى هه‌ولێرى پایته‌خت، قه‌زاى شه‌نگال که‌پێنج بۆ شه‌ش ناحییه‌ى له‌سه‌ره هێزى لێ نییه. » پارتى رێککه‌وتنى کردووه قایمقامێک و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییەیهک وه‌ربگرێت و خاکى شه‌نگال ته‌سلیمى به‌غدا بکات، یه‌کێتى هاوڕانییه له‌گه‌ڵ پارتى و هاوڕاش نابێت» هاوڵاتى: پێتانوایه پارتى بۆ رێککه‌وتنى له‌سه‌ر شه‌نگال کردووه له‌گه‌ڵ به‌غداد، به‌ڵام بۆ مهخمورو ئه‌و ناوچانه نه‌یکردووه؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: دواى هه‌وڵه‌کانى پارتى له‌مه‌ڕ ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا کردوویه‌تى له‌سه‌ر شه‌نگال، له‌مه‌خمور نایکات له‌شه‌نگال ده‌یکات، له‌که‌رکوک و نهینهواو دوزو خانه‌قین بۆ رێککه‌وتن ناکات کهههڕهشهى ته‌عریب و ته‌رهیب هه‌یه، به‌ڵام له‌و ناوچانه‌ى هێزى پارتى بۆ چووه ته‌عریب بوونى نیه، جوتیارانى کورد کێشه‌یان نییه، پارتى کوردستان به‌رگێکى له‌به‌رکردووه به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌و رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ عێراق کردووه له‌سه‌ر شه‌نگال، چونکه حکومه‌تى هه‌رێم دووره له‌وه‌و نه سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى و نه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌دوور بوون له‌و زانیارییانه‌و ئه‌و رێککه‌وتنه. رێککهوتنهکهى پارتى و به‌غدا هه‌راجکردنى شه‌نگاله که‌جارێکى دیکه به‌هێزى پێشمه‌رگه‌و ئاسایش ناتوانن ئه‌و ناوچانه بگرینه‌وه که‌پارتى له‌سه‌ر وه‌رگرتنى قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیەیهک رێککه‌وتنى کردووه، به‌ڵام جارێکى دیکه خاوه‌ندارێتى شه‌نگال که‌مادده‌ى (١٤٠) بهیهکجارهکى ناسنامهیهو مۆرکى کوردستانیه بوونى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ده‌یته‌وه به‌حکومه‌تى عێراقى. راسته خاڵى هاوبه‌ش له‌نێوان پارتى و حکومه‌تى تورکیا هه‌یه بۆ رێگیرکردن له هه‌ر جوڵه‌یه‌کى رۆژئاڤاى کوردستان یاخود ده‌ستبردنى ئه‌و هێزه‌ى که نزیکن له په‌که‌که‌و له‌شه‌نگال و خه‌ڵکى شه‌نگالن رۆژ به‌ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بن و ته‌واجودی پارتى دیموکراتى کوردستان لاوازتر ده‌کات، ئه‌مه به‌و ئاراسته‌یه. هاوڵاتى: به‌ڵام تائێستا ئه‌و رێککه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌کراوه؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: بۆیه جێبه‌جێ نه‌بووه ئه‌و رێککه‌وتنه ناکرێت به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌م بریاره بدرێت، کاتێک به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه ده‌توانیت ئه‌و بڕیاره بده‌یت که له‌هه‌موو شوێنێک؟؟؟؟؟؟؟؟ بکه‌یت، یان ناکرێت له‌پێناو چه‌ند هه‌زار ده‌نگێک هاتووى بچیت رێککه‌وتن له‌سه‌ر شه‌نگال بکه‌یت. پارتى بۆ خۆى هاتووه رێککه‌وتنى له‌سه‌ر شه‌نگال کردووه، به‌ڵام بهزهقهى چاوان دیاره رێگیرى کرد له‌سه‌ر دانانى پارێزگارێکى کورد بۆ که‌رکوک، ئه‌سڵه‌ن پشتگوێى خستووه، بۆیه پارتى دیموکراتى کوردستان ئه‌وه بزانێت کاتێک ئه‌وان رێگرى ده‌که‌ن له‌دانانى کوردێک بۆ پارێزگارى که‌رکوک که‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکه‌ى کۆبوونه‌وه نه‌کات و یه‌کێتییه‌ک نه‌بێته پارێزگارى که‌رکوک، ده‌بێت چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ش بکات یه‌کێتى رێگیرى ده‌کات له‌و رێککه‌وتنه‌ى که له‌سه‌ر شه‌نگال ئه‌نجامدراوه. هاوڵاتى: واتا یه‌کێتى به‌فه‌رمى پشتگیریى رێککه‌وتنى پارتى و به‌غدا ناکات له‌سه‌ر شه‌نگال؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: گومانى تێدا نییه یه‌کێتى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پشتگیریى ئه‌و رێککه‌وتنه ناکات، چونکه یه‌کێتى لاى وایه ره‌سه‌نایه‌تى و مۆرکى کوردبوونى کوردستانى شه‌نگاله، له‌م پرسه‌دا یه‌کێتى هاوڕاى پارتى نییه‌و هاوڕاشى نابێت، به‌له‌ده‌ستدانى ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان و بیده‌ینه حکومه‌تى عێراق بۆ وه‌رگرتنى دوو پۆستى ئیدارى. تادوایین سات یه‌کێتى له‌گه‌ڵ گفتوگۆکان ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر پارتى راستگۆ نه‌بوو له‌و به‌ڵێنه‌ى که به‌تایبه‌ت به‌یه‌کێتى و قوباد تاڵه‌بانى داویه‌تى کهچارهسهرکردنى کێشه‌ى موچه‌و بودجه‌یه، چونکه ناتوانین به‌رگه‌ى نه‌بوون و که‌مى موچه‌خۆران بکه‌ین، جه‌نابى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى به‌ڵێنیان داوه که‌موچه‌خۆران به‌ته‌نیا له‌پێناو ئێوه بڕیارى سه‌لیم ده‌ده‌ین، پارتى ئاگادارى هۆشدارییه‌که‌ى یه‌کێتیه له‌سه‌ر لامه‌رکه‌زیی و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن نه‌کرێت له‌به‌غدا پارتى له‌سه‌ر پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى رازیی ده‌بێت. هاوڵاتى: ئه‌م سیاسه‌ته‌ى پارتى که تاکلایه‌نه هێزى جوڵاندووه‌و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌کات له‌سه‌ر شه‌نگال، کاتى ئه‌وه نه‌هاتووه یه‌کێتى و گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه خۆیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: دروستبوونى ئه‌م ناکۆکییانه‌ى ئێستاى ناوماڵى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان یه‌کێکه له‌هۆکاره‌کان، په‌رته‌وازه‌ییه‌ک له‌ناو بزوتنه‌وه‌که‌دا هه‌یه‌و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى به‌هێز له‌به‌رچاوان ونکردووه، گۆڕان له‌به‌ر کێشه‌کانى ناوخۆى ئاگادارى له‌سیاسه‌تى ناوخۆى هه‌رێم نه‌ماوه، له‌به‌ر ئازاره‌کانى خۆیان ئاگایان له‌ئازاره‌کانى خه‌ڵک نه‌ماوه. ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به‌یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان، پرۆژه‌یه‌کى لامه‌رکه‌زى ته‌سلیمى حکومه‌تى هه‌رێم کردووه، ئاراسته‌یه‌ک هه‌یه‌و حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامده‌داته‌وه‌و پێموایه کۆمه‌ڵێک گۆڕانکارى ده‌کات، ناڵێم وه‌ک خۆى جێبه‌جێ ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به‌سیاسه‌تى یه‌کێتى گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه. خۆشتان ده‌زانن له‌دواى هاتنى سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا جۆو بایدن که رووى ره‌خنه‌ى له‌تورکیایه‌و نوێنه‌رى ئه‌مریکا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان داواى ده‌رکردنى هێزه‌کانى تورکیاى کرد له‌لیبیا، که‌ئه‌و هێزانه نابێت بمێننه‌وه له‌و وڵاته‌دا، ئه‌وه ئاراسته‌ى تورکیا کراوه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا هێزه‌کانى رۆژئاڤاى کوردستانى به(هاوپه‌یمانى ستراتیژى ئه‌مریکا) ناوبرد‌و فشاره‌کان له‌سه‌ر تورکیا زیادیان کردووه، واتا تورکیا له‌به‌رده‌م دووڕیانێکى زۆر سه‌ختدایه، به‌تایبه‌ت واژۆکردنى ئه‌و چه‌که روسیهى ئێس(٤٠٠) ئه‌مریکا فشارى له‌سه‌ر تورکیا زیاتر ده‌بێت، تورکیاش ناتوانێت له‌داڕمانى ئابوورى که تێیکه‌وتووه په‌ل بهاوێت، هه‌موو ئه‌م فشارانه‌ى سه‌ر تورکیا واده‌کات پارتى دیموکراتى کوردستانیش پاشه‌کشه بکات، بۆیه پێموایه پارتى به‌لامه‌رکه‌زییه‌ت رازى ده‌بێت، به‌ڵام بڕواناکه‌م وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت. هاوڵاتى: پێتانوایه یه‌کێتى هاوبه‌ش و شه‌ریکێکى راسته‌قینه‌یه له‌گه‌ڵ پارتى له‌حکومه‌تدا؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: که‌باسى شه‌راکه‌ت له‌نێوان یه‌کێتى و پارتى ده‌کرێت، له‌بنه‌مادا بوونى نییه، پارتى هه‌تا مه‌جالى هه‌بێت رێگا نادات تۆ شه‌ریکى بیت، بۆیه مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ناو هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان سێبه‌رى دروستکردووه، وه‌زیره‌که هى خۆى بێت یا هى حزبه‌کانى دیکه بێت، یه‌کێتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى هه‌بێت یا نا چییه، مونا قه‌هوه‌چى جێگرى دووه‌م هى پارتییه‌و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هى خۆیه‌تى، له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌کان (٥٠) زائیدن یه‌کى له‌ناو په‌رله‌مانیشدا هه‌یه، پارتى هیچ کات یه‌کێتى وه‌ک هاوبه‌ش قبوڵ نییه. هاوڵاتى: یه‌کێتى چ ئه‌ڵته‌رناتیڤێکى ده‌بێت ئه‌گه‌ر پارتى نه‌وتى ته‌سلیمى به‌غدا نه‌کرد؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ده‌یانه‌وێت ئیداره‌ى ئه‌م چوار ساڵه‌ى حوکمڕانى کابینه‌ى نۆیه‌م بده‌ن، نایانه‌وێت کێشه‌و تهقلیسى کۆمه‌ڵێک کێشه بکه‌ن، یه‌کێتى به‌بێ ههڵکرنى گڵۆپى ئه‌مریکى ناتوانێت پاشه‌کشه له‌کابینه‌ى نۆیه‌م بکات، سیاسه‌تى ئێستاى یه‌کێتى پشتگیرى دووئیداره‌یى ناکات، نه ده‌شتوانێت پاشه‌کشه له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم بکات، واى ده‌بینن سیاسه‌تى ئه‌مریکى فشاره‌کان زیاتر ده‌کات، چه‌ند فشار له‌تورکیا بکرێت له‌لایه‌ن ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریکا، ئه‌وه‌نده‌ش پارتى پاشه‌که‌شه ده‌کات. بهنزیکیم له‌سه‌رکردایه‌تى، ئه‌م مه‌فهومه زۆر زاڵه تادوایین سات یه‌کێتى له‌گه‌ڵ گفتوگۆکان ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر پارتى راستگۆ نه‌بوو له‌و به‌ڵێنه‌ى که به‌تایبه‌ت به‌یه‌کێتى و قوباد تاڵه‌بانى داویه‌تى کهچارهسهرکردنى کێشه‌ى موچه‌و بودجه‌یه، چونکه ناتوانین به‌رگه‌ى نه‌بوون و که‌مى موچه‌خۆران بکه‌ین، جه‌نابى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى به‌ڵێنیان داوه که‌موچه‌خۆران به‌ته‌نیا له‌پێناو ئێوه بڕیارى سه‌لیم ده‌ده‌ین، پارتى ئاگادارى هۆشدارییه‌که‌ى یه‌کێتیه له‌سه‌ر لامه‌رکه‌زیی و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن نه‌کرێت له‌به‌غدا پارتى له‌سه‌ر پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى رازیی ده‌بێت.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى هاوپه‌یمانى فراکسیۆنى هیوا دۆسییه‌کى گرنگ بۆ هاوڵاتى ئاشکرا ده‌کات که وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم پێشنیارێکى ئه‌وان و فراکسیۆنى یه‌کێتى ره‌تکردووه‌ته‌وه تایبه‌ت به ته‌سلیمکردنى نه‌وت. رێبوار که‌ریم مه‌حمود، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فراکسیۆنى هیوا له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد تا دوو شه‌ممه سه‌رجه‌م بڕگه‌و مادده‌کانى پرۆژه بودجه‌ى 2021 ته‌واو ده‌کرێت و ئاماده ده‌کرێت بۆ ده‌نگدان ته‌نها پرسى پشکى کورد نه‌بێت به هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه. ناوبراو وتیشى:" وه‌ک هاوپه‌یمانى فراکسیۆنى هیواو فراکسیۆنى یه‌کێتى داوامان له وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم کرد رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له 1ى 1ى 2021 ته‌سلیمى سۆمۆ بکه‌ن تا ببێته بناغه‌یه‌ک بۆ نیازپاکى و لایه‌نه‌کان متمانه به هه‌رێم بکه‌ن، به‌ڵام پێشنیاره‌که‌مان ره‌تکرایه‌وه". رێبوار که‌ریم ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ده‌کرێت له‌مانگى شوباتیشه‌وه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیم بکه‌ن، به‌ڵام وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم له گفتوگۆکانیاندا جه‌ختیان له‌وه کردووه‌ته‌وه که"ته‌نها داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیمى سۆمۆ ده‌که‌ین"، وتیشى:" ئه‌م بۆچونه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و پیشان نه‌دانى نیازپاکى واى له‌لایه‌نه شیعه‌کان کردووه که هیچ متمانه‌یه‌کیان به حکومه‌تى هه‌رێم نییه‌و ده‌ڵێن وه‌ک 2019 ده‌یه‌وێت به‌غدا "مه‌قاسه" بکات. مه‌به‌ست له "مه‌قاسه" ئه‌وه‌یه که به‌غدا وه‌ک ساڵى 2019 برى نه‌وتى هه‌رێم که ته‌سلیمى ناکات به پاره‌یه‌ک بخه‌مڵێندرێت و ببردرێت و ئه‌وى دیکه بۆ هه‌رێم ره‌وانه بکرێت، به‌ڵام وه‌ک ئه‌ندامه‌که‌ى هاوپه‌یمانى فراکسیۆنى هیوا ده‌ڵێت:" به‌غدا ئه‌مجاره ئه‌وه ناکات و ئاماده نین به‌بێ ناردنى نه‌وت پاره ره‌وانه بکه‌ن". رێبوار که‌ریم مه‌حمود ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه پابه‌ند بێت به ناوه‌رۆکى ره‌شنوسى پرۆژه بودجه‌ى 2021 وه که رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه زائیده‌ن نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان بداته عێراق و له‌به‌رانبه‌ردا له‌سه‌دا 12.67ى پشکى بودجه‌ى بۆ ره‌وانه بکرێت. ده‌رباره‌ى رۆڵى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق، رێبوار که‌ریم مه‌حمود وتى:" سه‌رۆک کۆمار ده‌یه‌وێت ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت و ئه‌وه‌ى له پرۆژه بودجه‌ى 2021 دا هاتووه وه‌ک خۆى تێبپه‌رێندرێت و هه‌ردوولا جێبه‌جێى بکه‌ن". ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که پێشنیاره‌کانى لایه‌نه شیعه‌کان بۆ ته‌سلیمکردنى دۆسیه‌ى نه‌وت یا ته‌سلیمکردنى 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌لایه‌ن هه‌رێمى کوردستانه‌وه ره‌تکراوه‌ته‌وه"ناگه‌نه رێککه‌وتن، چونکه حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه نه‌وت ته‌سلیم بکات، لایه‌نه شیعه‌کانیش هیچ متمانه‌یه‌کیان به حکومه‌تى هه‌رێم نه‌ماوه".
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) ڕایگه‌یاند:"ئێمه پێگه‌ى باشوور و پێشمه‌رگه‌مان قبوڵه و کێشه‌مان له‌گه‌ڵیدا نییه، داوا له پارتى ده‌که‌ین سیخوڕیى بۆ ده‌وڵه‌تى تورک نه‌کات". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى کانونى دووه‌مى 2021 جه‌میل بایک، هاوسه‌رۆکى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) له به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تى ته‌له‌فیزیۆنى ستێرک-دا، که بڕیاره ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بڵاوببێته‌وه، ڕایگه‌یاند”له‌سه‌ر ناوى بزووتنه‌وه‌که‌مان به‌ڵێن به گه‌لى کورد و گه‌لانى جیهان ده‌ده‌م، ئێمه پێگه‌ى باشوور و پێشمه‌رگه‌شمان قبوڵه و هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵیاندا نییه”. هه‌روه‌ها بایک راشیگه‌یاند:"داواش له په‌ده‌که ده‌که‌ین، که به‌ڵێن بدات سیخوڕیى بۆ ده‌وڵه‌تى تورک نه‌کات، به‌رگریى سه‌ربازیى له تورکیا نه‌کات، خزمه‌تى سیاسه‌تى قڕکرن نه‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه بدات، کێشه‌کانى دیکه ئاسان چاره‌سه‌ر ده‌بن”. هاوسه‌رۆکى که‌جه‌که، به پێویستى ده‌زانێت و داواده‌کات”گه‌له‌که‌مان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه هه‌ڵوه‌سته بکه‌ن”. هاوکات، بایک، جه‌ختیش ده‌کاته‌وه" که‌س ناتوانێت پێش به به‌رخۆدان و تێکۆشانى بزووتنه‌وه‌که‌مان بگرێت، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌دژى ڕاده‌ستبوون و خیانه‌ت سه‌رى هه‌ڵداوه، هه‌تا کۆتاییش له‌دژى ئه‌وه تێده‌کۆشێت”.