بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی ئاسیاسێڵ هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای سیسکۆ دەکات بۆ دابینکردنی دڵنیایی تۆڕی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد و بەهێزکردنی متمانەی پەیوەندیکردنی تۆڕەکەی لە عێراق پوختەی هەواڵ: • ئاسیاسێڵ چارەسەری (Provider Connectivity Assurance (PCAـی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکردی کۆمپانیای سیسکۆی هەڵبژارد لە پێناو بەهێزکردنی تۆڕەکەی لە عێراق لە ڕێگەی توانا پێشکەوتووەکانی ژیریی تۆڕ و متمانەپێکراوییەوە. • ئەم دەستپێشخەرییە یەکێکە لە یەکەمین نموونەکانی لەخۆگرتنی چارەسەری دڵنیایی تۆڕ، کە پشتبەستووە بە ژیریی دەستکرد لە عێراق، ودەبێتە هۆی گۆڕینی شێوازی بەڕێوەبردنی تۆڕ لە شێوازی ئینتەراکتیڤ "کارلێککاری"یەوە بۆ پێشبینیکردن. • ئەم تەکنەلۆژیایە وا دەکات ئاسیاسێڵ بتوانێت ئەزموونێکی دیجیتاڵیی متمانەپێکراوتر، بەردەوامتر و بە کواڵیتییەکی بەرزتر پێشکەش بە 19.7 ملیۆن بەشداربووەکەی بکات، کە ئەمەش پڕۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە عێراق خێراتر دەکات. دەوحە، قەتەر – 25ـی تشرینی دووەمی 2025 - ئاسیاسێڵ، کۆمپانیای پێشەنگ لە کارپێکردنی تۆڕی پەیوەندییەکانی مۆبایل لە عێراق، ئەمڕۆ هاوبەشی خۆی لەگەڵ کۆمپانیای سیسکۆ ڕاگەیاند، کە کۆمپایایەکی پێشەنگی جیهانییە لە بواری تۆڕ و ئاسایشی ئەلیکترۆنییدا، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی پلاتفۆڕمی (Provider Connectivity Assurance (PCAـی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد لە سەرانسەری تۆڕەکەیدا. ئەم پلاتفۆڕمە پێشکەوتووە کە تایبەتمەندە لە ئۆتۆماندن و دڵنیایی تۆڕدا، دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ژیری و متمانەپێکراویی تۆڕی ئاسیاسێڵ، ئەمەش بە مەبەستی دابینکردنی ئەزموونێکی دیجیتاڵیی هەرە پێشکەوتوو لە هەر 19 پارێزگاکەی عێراقدا. ئاسیاسێڵ سوود لەم پلاتفۆڕمە بە ژیریی دەستکرد پاڵپشتکراوەی کۆمپانیای سیسکۆ وەردەگرێت بۆ چاودێریکردن و شیکردنەوە و باشترکردنی پێشوەختە 'proactive'ـی ئەدای تۆڕەکەی. ئەم تەکنەلۆژیایە تێڕوانینی پێشوەختەی دەستبەجێ (تێڕوانینی پێشبینیکارانەی دەستبەجێ و ڕاستەوخۆ) بەردەست دەخات لە سەرجەم ئاستەکانی پەیوەندی و خزمەتگوزارییەکانی تۆڕی ئاسیاسێڵدا، هاوتەریب لەگەڵ دابینکردنی توانای دۆزینەوەی ئاماژەکانی حاڵەتی ناسروشتی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی، و دەستنیشانکردنی هۆکارە بنەڕەتییەکان و خێراترکردنی پرۆسەی چارەسەرکردنی گرفتەکان پێش ئەوەی کاریگەری لەسەر 19.7 ملیۆن بەشداربووەکەی کۆمپانیا دروست بکەن. ئەم دەستپێشخەرییە ڕێگە بە تیمەکانی کارپێکردنی چالاکییەکانی تۆڕەکانی تایبەت بە خزمەتگوزاریی کۆمپانیاکان و مۆبایل لە ئاسیاسێڵ دەدات بۆ دابینکردنی تواناگەلێکی تۆڕی پاڵپشتکراو بە ژیریی دەستکرد کە توانای خۆچاککردنەوەی ئۆتۆماتیکییان هەیە، بە جۆرێک کە باشترکردنی کواڵیتی ئەو خزمەتگوزارییەی پێشکەشی بەشداربووەکانی دەکات مسۆگەر بکات. حەسەن شامی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تەکنەلۆژیای زانیاری و داهێنان لە ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: "لە ڕێگەی پلاتفۆڕمی Provider Connectivity Assuranceـی پاڵپشتکراو بە ژیریی دەستکردی کۆمپانیای سیسکۆوە، هەنگاوێکی گەورە دەنێین بە ئاڕاستەی کارپێکردنی تۆڕێکی ژیر و خۆکار "ئۆتۆمێنراو". ئەنجامی ئەم پڕۆژەیەش هێنانە کایەی تۆڕێکی گونجاوتر دەبێت، کە توانای خۆباشترکردنی دەبێت، و لە هەمان کاتیشدا هاوتەریب دەبێت لەگەڵ خواستەکانی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیاکانی 5Gـدا. ئەم تەکنەلۆژییایە توانای پێشبینیکردن و ڕێگریکردن لە گرفتەکانی خزمەتگوزاریی هەیە پێش ئەوەی ڕووبدەن، ئەمەش وەرچەرخانێک لە شێوازی خزمەتکردنی کڕیارانمان دەهێنێتە ئاراوە. ئەم پڕۆژەیە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بە پێشەنگبوونمان لە بواری تەکنەلۆژیادا و پێشکەشکردنی متمانەپێکراوترین ئەزموونی دیجیتاڵی لە عێراقدا." زەیان سادق، بەڕێوەبەری گشتیی دابینکارانی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای سیسکۆ لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا (MEA) ڕایگەیاند: "ئێمە لە سیسکۆ درک بەوە دەکەین کە بەدەستهێنانی دەرەنجامی باڵا لە بزنسدا لە دیمەنی دیجیتاڵی ئەمڕۆدا، پێویستی بە پێشکەشکردنی ئەزموونی دیجیتاڵیی بێوێنە هەیە بە شێوەیەکی بەردەوام بە هەموو بەکارهێنەران، لە هەموو شوێنێک و لە هەموو کاتێکدا. ئەم هاوبەشییە وەبەرهێنانی ستراتیژییانەی سیسکۆ بەرجەستە دەکات لە بەرەوپێشبردنی ڕەوتی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و داهێنان لە بواری ژیریی دەستکرددا لەسەر ئاستی ناوچەکە، لە ڕێگەی جێگیرکردنی ژیریی دەستکردەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەناو تۆڕی ئاسیاسێڵدا، تا ئەم کۆمپانیا پێشەنگەی مۆبایل لە عێراق ئەزموونێکی پێشوەختەی چالاکانە و بێگرفت پێشکەش بە ملیۆنان بەشداربوو
ڕۆژنامەی (حوڕییەت)ـی نزیک لە دەسەڵاتی تورکیا وردەکاریی نوێی لەبارەی دیداری شاندە پەرلەمانییەکە و عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە ئاشکرا کرد. بەپێی زانیارییەکان، ئۆجەلان پەیامێکی ڕوونی سەبارەت بە چارەنووسی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هەبووە. عەبدولقادر سەلڤی، نووسەری دیاری ڕۆژنامەکە کە یاوەری ئەردۆغان بووە لە گەشتەکەی بۆ ئەفریقای باشوور، ناوەڕۆکەکەی بەم شێوەیە خستووەتەڕوو: ئۆجەلان بە ڕاشکاوی باسی لە گرنگیی "تێکەڵبوونی هەسەدە بە سوپای نوێی سووریا" کردووە. جەختی لەسەر پاراستنی یەکگرتوویی خاکی سووریا کردووەتەوە. لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی (تورکیا) زانیاریی لەسەر ئامادەکارییەکان بڵاوکردووەتەوە: پێش دیدارەکە: بەرپرسانی وەزارەتی داد و دەزگای هەواڵگری (میت) سەردانی ئیمراڵییان کردووە و زەمینەسازییان بۆ هاتنی شاندەکە کردووە. پاش دیدارەکە: شاندە سێ کەسییەکە دوای گەڕانەوەیان، لە ئیستانبوڵ ڕاستەوخۆ لەگەڵ نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمان (کە سەرۆکی لیژنەکەی پرۆسەی ئاشتیشە) کۆبوونەتەوە. بڕیارە لە کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەکەدا، شاندەکە بە وردی ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەش بکەن و تێیدا بۆچوونی ئۆجەلان لەبارەی میکانیزمی تێکەڵبوونی هەسەدە بە سوپای سووریا بۆ ئەندامان ڕوون بکەنەوە.
تەیف سامى بڕیاریداوە لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا مووچە بنێێرێت بەوتەی بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی کوردستان دەنێرێت. ئەمڕۆ لە عێراق دابەشکردنی مووچە دەستی پێکرد، بەڵام تا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ تەنها مووچە وەزارەتی نەوت دابەشکرا، لە دوای نیوەڕۆوە ئینجا نۆرەی وەزارەتی پەروەردە هات، بەڵام بە کەموکورتییەوە دابەش دابەشکرا بەوەی هەرجارە و مووچەی پەروەردەی شارێک خەرج دەکرا هێشتاش تەواو نەبووە. بەرپرسێکی کورد لە بەغدا ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە "چەند ڕۆژێکە پارە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکان، بەڵام بەهۆی کەمی پارەی کاش دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە". بەرپرسان و خەڵک ترسیان هەبوو ئەگەر بەمشێوەیە لە عێراق مووچە بدرێ، ناردنی مووچە خەڵکی کوردستان دوادەکەوێت. هاوکات ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرا، بەڵام باسی مووچە نەکرا. دوای کۆبوونەوەکە کاتژمێر چوار و نیوی ئێوارە بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا قسەی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە و پێی گوتووە "ئێستا دەستان بە دابەشکردنی مووچەی خۆتان کرد، کەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرن؟"، وەڵامی تەیف سامی چاوەڕوان نەکراو بووە، "گوتوویەتی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مووچەی هەرێمی کوردستان دەنێرم". بەپێی ئەم لێدوانە بێت بۆ ئەم مانگەش كێشەی سیولە و پارەی کاشیان چارەسەر کردووە و ئێستا پارە هەیە. لەبارەی چارەنووسی دوو مووچەکەی کۆتایی ئەمساڵ، مانگەکانی 11 و 12 چی لێدێ؟ دکتۆر جەمال کۆچەر، کە لە خولی پێشوودا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بوو، بۆ ئەم خولەش دەرچووەتەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەبەرئەوەی حکومەتی عێراق دەڵێت، ئەم مووچەی ئەینێرم مووچەی مانگی نۆیە و نەیوتووە مووچەی 11ـەیە، واتە ئەو دوو مووچەی دەمێنێت لەسەر حکومەتی عێراقە بیدات، جا ئەگەر بکەوێتە ساڵی داهاتووشەوە هەر دەبێ بیدات. هەر ئەمڕۆ تیمێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ـی بردە بەغدا و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقیان کرد.
یەکێتی جەختدەکاتەوە، بەبێ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حکومەتی سەرکەوتوو پێکناهێندرێت، هەر حکومەتێکیش پێکبهێندرێت شکست دەهێنێت. ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووەوە، لە دوای کۆبوونەوەکە کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتی لە کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سوپاسی متمانەی هاووڵاتیان دەکەین بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەروەها یەکێتی پاپەندی بەڵێنەکانیەتی بەرانبەر بە خەڵک. وتیشی، یەکێتی دەرگای کراوەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر لە هەرێم و یەکێتی پێداگرە لەسەر داواکارییەکانی لەسەر پێکهێنانی حکومەت. کاروان گەزنەیی ئەوەشی خستەڕوو، بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، یەکێتی لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ چارەسەکردنی تەواوی کێشەکان لە عیراق بە رێگەی گفتوگۆ و دانوستان، چونکە بەغداد قوڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستانە. سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق ئاماژەی بەوەکرد، پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە، لەناو کوردیشدا پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بۆ ئەو پۆستەش کاندیدیان دەبێت. وتەبێژی یەکێتی راشیگەیاند، وەکو یەکێتی ئامادەییان هەیە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە بچنە بەغداد و لە رێگەی گفتوگۆوە، کێشەی موچە و بودجە چارەسەر بکەن، دەشڵێت، دەیانەوێت كورد لە بەغداد یەكدەنگ بێت. "یەكێتی لە دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن ناترسێت، چونکە یەكێتی لە دوو هەڵبژاردن دەنگ و كورسییەكانی زیادیكردووە"، کاروان گەزنەیی وا دەڵێت.
دیلان رەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەی راگرتنی پەخشی بی ئێن سپۆرتس لە ئامێرە ناوخۆییەکان: ڕایدەگەیەنێت: سەیرکردنی کەناڵەکانی بی ئێن سپۆرتس جۆرێکە لە دزی بۆیە رامانگرت. وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە دەشڵێت، بڕیارەکە پەیوەندی بە هاووڵاتییانەوە نییە، هاووڵاتییان دەتوانن بە رێگەی یاسایی سەیری یارییەکان بکەن هەروەها باس لەوەدەکات کە ئەوان بۆیە ئەوە دەکەین بی ئێن سپۆرتس داوای کردووە پەخشەکان راگرین، سەیرکردنی ئەو کاناڵانە لەرێی ئامێرە ناوخۆییەکان جۆرێکە لە دزی. لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا بۆ کەناڵى ڕووداو، دیلان رەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەى حکومەت دەشڵێت: کاری ئێمەیە مافی هەموو لایەک بپارێزین و ئەوەی بی ئێن سپۆرتس داوای کردووە یاساییە، تەنها کەناڵەکانی بی ئێن سپۆرتس لە ئامێرە ناوخۆییەکان رادەگیرێن و ئەوانی دیکە وەک خۆیان دەمێننەوە وتیشى: ئەو کۆمپانیایانەی بەنایاسایی پەخشی یارییەکان دەکەن ئەگەر لە رێگەی یاساییەوە مافی پەخشکردنیان وەرگرت دەکرێت بڕیارەکە هەڵبوەشێنینەوە ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، پەخشی ئەو کەناڵە ناوخۆییانە رادەگرێت کە بە نایاسایی پەخشی کەناڵەکانی بین سپۆرتس دەگوازنەوە. رۆژی سێشەممە 25-11-2025، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەو کەناڵە ناوخۆییانە بڵاوکردەوە کە پەخشی کەناڵەکانی بین سپۆرتس بە نایاسایی دەگوازنەوە. وەزارەتەکە دەڵێت، راگرتنی پەخشی ئەو کەناڵانە بۆ "رێگرتنە لەو سەرپێچییە نایاساییە و پارێزگاری کردن لە مافی پەخش و بڵاوکردنەوە"، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، "پێویستە لەماوەی یەک مانگدا" کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت پەخشی ئەو کەناڵانە رابگرن. دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: بڕیارێک لە بارەی کەناڵەکانی (BEIN SPORTS) بەمەبەستی راگرتنی پەخشی هەندێک کەناڵی بێ مۆڵەت وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم بڕیارێک دەردەکات. لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن لە رێکەوتی (17-11-2025 ) بە نووسراوی فەرمی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت ئاگادار دەکاتەوە بە راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی ( بین سپۆرت ) کە لە رێگەی پەخشی ئۆنڵاین لە هەندێک کەناڵی ناوخۆییەکان بەنا یاسایی بەشێوازی( IPTV ) پەخش دەکرێن، بەمەش بۆ رێگرتن لەو سەرپێچییە نایاساییە و پارێزگاری کردن لە مافی پەخش و بڵاوکرنەوە، وەزارەتمان رێگری دەکات وە پێویستە لەماوەی یەک مانگدا کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رایانبگرن. هەر کەناڵێک بیەوێت لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی دامەزراوەی ( BEIN SPORTS ) بکات پێویستە لەرێگای بریکاری فەرمی ئەو دەزگایە بێت لە بەر پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و یاسایی بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 25/11/2025، پێشوازی لە ئەرمان تۆپجو، کونسوڵی گشتیی تورکیا کرد. لە دیدارێکدا، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا و دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێکران. لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی کاری هاوبەش بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا. سەبارەت بە پرۆسەی سیاسیی عێراق دوای هەڵبژاردنەکان، جێگری سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند، پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە مافی هەموو پێکهاتەکانی تێدا پارێزراوبێت، دەبێتە هۆی باشتربوونی سەقامگیریی و ئاسایشی وڵات. هەروەها جەختی کردەوە کە دەبێت چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکانی نێوان حکومەتی داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە ئەولەوییەتی کارەکانیان بێت.
تۆڕی هاوپەیمانی ١٩، نیگەرانی قووڵی خۆی بەرانبەر بەو هێرشە ئەلیکترۆنی و سوکایەتیپێکردنە دەردەبڕێت کە ڕووبەڕووی مامۆستای ئایینیی ناسراو (مەلا حەمە یوسف سەعید عەبدوڵڵا کۆچەر) بووەتەوە. ئەم مامۆستایە لە میانەی بڵاوکردنەوەی یاداشتەکانیدا، باسی لە هەندێک لایەنی نەرێنیی پێکهێنانی «سوپای ڕزگاری كوردستان» کردووە؛ هێزێکی چەکداریی سەر بە تەریقەتی نەقشبەندی کە لە سەردەمی سەرهەڵدانی شۆڕشی ئێران (١٩٧٩) لە ناوچەی هەورامان دژی ڕژێمی ئێران دامەزراوە و ڕژێمی عێراقیش كۆمەكی كردووە. گێڕانەوەی ئەم جۆرە زانیارییانە لە چوارچێوەی باسکردنی ئەزموونی کەسی یان هەڵسەنگاندنی مێژووییدا، مافێکی بنەڕەتیی هەموو کەسایەتییەکی گشتییە کە یاسا ناوخۆییەکان و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ دەستەبەریان کردووە. سەرەڕای ئەوەی مامۆستا "حەمە یوسف" لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بەئاشکرا داوای لێبوردنی کردووە لە هەر زانیارییەکی هەڵە كە لە باسەکەیدا هەبووبێت، بەڵام ماوەی دوو ڕۆژە لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستای ئایینی و کەسانێکەوە کە خۆیان بە مورید و شوێنکەوتووی شێخانی نەقشبەندی دەناسێنن، دووچاری هەڵمەتێکی ڕێکخراو بووەتەوە. ئەمەش کارێکی مەترسیدارە و ئاشتیی کۆمەڵایەتی، گیانی لێبوردەیی و دیالۆگ دەخاتە مەترسییەوە و جۆرێکە لە تیرۆری کەسایەتی. ئەم هەڵمەتە دەرگا بۆ دروستبوونی ژینگەیەکی پڕ لە ترس دەکاتەوە کە ئازادیی دەربڕین سنووردار دەکات و دەبێتە کۆسپ لە بەردەم کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ تۆمارکردنی ئەزموونەکانیان. لەم ڕووەوە، ئێمە لە تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ جەخت لەم خاڵانەی خوارەوە دەکەینەوە: ١- بەتوندی هەموو جۆرە توندوتیژییەکی ئەلیکترۆنی، ناوزڕاندن و سوکایەتیپێکردنێک ڕەتدەکەینەوە. ٢- داوا لە هەمووان دەکەین ڕێز لە مافی جیاوازی بگرن، لە زمانی هاندان دوور بکەونەوە و پابەندی ئاکاری گشتیی گفتوگۆ بن. ٣- ستایشی ڕۆڵی ئەرێنیی مامۆستا (حەمە یوسف) و خزمەتەکانی بە کۆمەڵگە دەکەین، بەتایبەت لە بواری بڵاوکردنەوەی ژیاندۆستی، ڕاڤەکردنی شیعری شاعیرانی کلاسیک و گرنگیدان بە کولتووری ڕەسەنی کوردی وێڕای ئەرکە ئایینییەکەی. هاوکات داوای ڕاگرتنی هەموو هەڵمەتەکانی هاندان و دژایەتیکردنی ناوبراو دەکەین. لە کۆتاییدا جەخت دەکەینەوە کە گفتوگۆی ئارام و ڕێزگرتن لە یەکتر، تەنیا ڕێگەیە بۆ پاراستنی شیرازەی کۆمەڵایەتی و ڕێگریکردن لە کەوتنە ناو شێوازی نەشیاوی فشار و سوکایەتیکردن.
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەخنە لەو مەرجە دەگرێت کە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچە دایناوە و دەڵێت "ئەوەی دەکرێت جیاکارییە". تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق مەرجی داناوە تاوەکو مووچەی مانگی 11ـی عێراق دابەش نەکەن، مووچەی مانگی 9ـی هەرێمی کوردستان نانێرن، بەڵام ئامانج ڕەحیم دەڵێت لەگەڵ وەزیرە کوردەکان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە. ئامانج ڕەحیم ئاشکرای دەکات، هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی جێبەجێ کردووە: ڕۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست کراوە و داهاتەکەی بۆ بەغداد بووە. بڕی 120 ملیار دینار پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی ناوخۆ نێردراوە. لیستی مووچەی مانگی 9 وردبینی کراوە و بێ کێشە بووە. بەپێی قسەکانی سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، هەرێمی کوردستان بە داهاتی نەوت و ناوخۆ، بڕی 665 ملیار دیناری کاشی خستووەتە خەزێنەی عێراقەوە و تەنیا 280 ملیار دینار لەسەر بەغدادە، لەکاتێکدا خەرجیی مانگانەی مووچەی عێراق زیاتر لە 8 تریلیۆن دینارە. ئامانج ڕەحیم پێیوایە ئەگەر بەغداد کێشەی نەبوونی پارەی کاشی هەبێت، دەبێت هەرێمی کوردستان پێش بخات لەبەر دوو هۆکار: فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 9 وەردەگرن، بەڵام عێراق هی مانگی 11. هەرێمی کوردستان خۆی بەشێک لە پارەی کاشی بۆ دارایی عێراق دابین کردووە.
عەبدوڵا ئۆجەلان ئاشکرایە کە ژنبوون سەختە، ڕزگاریش ئاسان نییە بەڵام ژن دەبێت بە بوێرییەوە ئەنجامی بدات، لەپێناو دەرکردنی خەنجەری سەروەربوونی پیاوسالاری کە لە پشتی مرۆڤایەتیدایە، هاوکات ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک دامەزرێت، کە ژن پێشەنگایەتی بکات. بەبۆنەی ٢٥ـی نۆڤەمبەر ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ژنان، لە ئیمراڵییەوە ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بەمجۆرەیەوە: “کۆمەڵگا بە تەنها بنکێکی چینایەتی نییە بۆ یەک چین، بەڵکو کۆمەڵگا گۆڕەپانێکی تێکۆشانی شەڕی فرەییە مێژوویی و ڕەگەزییە، لە گەلێک چینوتوێژ پێکدێت، گەورەترین و سەرەتاییترین کێشەی مرۆڤایەتی شۆڕشی دژبەیەکە، کە بە کۆیلەکردنی ژن دەستی پێکرد و هێرشی کردە سەر ئەو بەکۆمەڵگابوونەی کە بە ڕۆڵی ژن دامەزراوە، توندوتیژی خێزانیی و کوشتنی ژنان و فشاری باوکسالاری کە هەیە، هەموویان نیشانە و بەردەوامی ئەم هێرشە مێژوییەیە. پێکهاتەی “کاستیک” کە هێرشی کردە سەر کۆمیناڵبوون و ئەو بەکۆمەڵگابوونەی کە بە ڕۆڵی ژن دامەزراوە، دواتر لە میزۆپۆتامیا گۆڕا بۆ ئەنجوومەنی خوداکان (ڕاهیبەکانی سۆمەر) و لەوێشەوە گۆڕا بۆ فیرعەون و پاشاکان، بەم ڕەنگە فشاری باوکسالاری لەسەر کۆمەڵگا درێژەی بەخۆیداوە. ئەمڕۆ ژن بەنرخترین کاڵای سەرمایەدارییە. جەستەیان دەخرێتە بازاڕەوە، هەر کەسایەتییەکانیان دەخرێتە بازاڕەوە. تەنانەت ڕۆحیشیان داگیرکراوە، لەلایەن مرۆڤەکانەوە داگیرکراوە. ژنان بەو خەنجەری کۆیلایەتیەوە دەژین کە لەلایەن بیرکردنەوەی پیاوسالارییەوە خراوەتە پشتیانەوە. کۆمەڵگای پیاوسالاری کە شەڕێکی شارستانی دروستکردووە کە هەزاران ساڵ دەخایەنێت، پلەبەندی و توندوتیژی و ململانێ بەرهەم دەهێنێت. شارستانیەتی پیاوانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت زمان و بەرهەمهێنان و جەستە و دواجاریش هەموو کۆمەڵگای ژنی لێسەندووەتەوە. بەبێ داننان بەم واقیعە، هەنگاو بەرەو ئازادی ناگیرێت. ئەو کێشانەی کە سیستمی پیاوسالاری بەسەر ژناندا دەسەپێندرێت، دەبێ تێبگەن و چارەسەر بکرێن. بە لەبەرچاوگرتنی ژنکوژی، توندوتیژی خێزانی، توندوتیژی دژی ژنان، جیاکاری و ئیستغلالکردن، ئاستی کۆیلەکردن زۆر لەوە زیاترە کە مرۆڤ بیری لێدەکاتەوە. ژنان بە تەواوی دابەزینیان بەخۆوە بینیوە. واقیعەکەیان شێواوە. ئەو پاژنەی پێ و ئەڵقەی لووت ناسراوەی کە ژنان وەک زەڕەنگەری لەبەریان دەکەن، هەموویان لە مێژووەوە تا ئێستا وەک نیشانە و شوێنەواری کۆیلایەتی گوازراونەوە. لە مۆدێرنیتی سەرمایەداریدا، کۆیلەکردنی مێینە زیاتر قووڵتر بووەتەوە، سیستەمەکەش ژنی گۆڕیوە بۆ زینە و کەرەستەی بازاڕکردن. بۆ ڕزگاربوون لەم کۆیلایەتییە سیستماتیکە و گەیشتن بە ڕزگاری، تەرکیز و ڕێکخستنی قووڵ پێویستە. هیچ بزووتنەوەیەکی ڕزگاریخوازی کۆمەڵایەتی کە ئازادی ژن ناوەند نەکات، ناتوانێت شۆڕشێکی ڕاستەقینە بێت. پەیوەندی نێوان ژن و پیاو بە ترسناک دەزانم. ئێمە ئەم پەیوەندیانەمان بە گرنگیدان بە ئازادی ژنان شیکردۆتەوە. بەشێکی زۆری کارەکانمان لە خوێندنی ژنان پێکدێت. چارەسەرکردنی پەیوەندی و دژایەتییەکانی نێوان ژن و پیاو زۆر گرنگە. ئێمە بە قووڵی شیکاریمان بۆ ئەو هەژموونی پیاوانە کردووە کە ڕێگری لە ئازادی ژنان دەکات و ژنان لە هەموو ڕوویەکەوە کۆیلە دەکات. ئێمە کۆمەڵناسی ئازادیمان پەرەپێداوە. ڕوونە کە ژن بوون قورسە و ڕزگاری ئاسان نییە، بەڵام ژنان دەبێ بوێری ئەوە بکەن. دەبێت خەنجەری هەژموونی پیاوانە دەربهێنن کە لە پشتی مرۆڤایەتیدا نوقم بووە و پێشەنگایەتی بنیاتنانی ژیانێکی یەکسان و ئازاد و دیموکراسی بکەن. عەبدوڵڵا ئۆجالان”
بەپێى ڕاگەیەندراوێکى وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێمى کوردستان، لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. لەراگەیەندراوەکەدا ئەوە هاتووە: ڕۆژی سێ شەممە ( ٢٥ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ) لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. ناردنى لیستى موچەى مانگى دە لەکاتێکدایە، کێشەى کەمیى نەخیتنە، هۆکارى پشت دواکەوتنى دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەر و مووچەخۆرانی عێراقە کە بەهۆیەوە ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانیش دواکەوتووە. عێراق مانگانە پێویستى بە زیاتر لە 8.5 ترلیۆن دینارە وەک خەرجى بەکارخستن و وەبەهێنان، لەکاتێکدا داهاتى هەناردەى نەوتەکەى کەمتر لە 805 تریلیۆن دینارە. ئەو دۆخە داراییە لە عێراق ناڕوونى لە چارەنووسی دوو مووچەى کۆتایی ئەم ساڵى هەرێمى کوردستان دروست کردووە، بەڵام بە گوتەى ئەندامێکى لیژنەى دارایی خولى پێنجەمى پەرلەمانى عێراق، دادگەى فیدراڵی ئەوەى یەکلا کردووەتەوە کە مووچە لە پشکى هەرێمى کوردستان جیا بکرێتەوە و مووچە دەبێتە سپاردە لە ئەستۆى بەغدا. بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، دواکەوتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە نەبوونی پارەی نەختینە لەبەردەست وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەیە. سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بەغدا بە رووداوی گوت، "دەبوو رۆژی یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ فەرمانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانى عێراقى دەربکردایە. ئەگەری هەیە ئەو بڕیارە بکەوێتە ئەمڕۆ دووشەممە." بڕیارى وەزارەتى دارایی فیدڕاڵ وایە کە دواى دابەشکرنى مووچەى فەرمانبەرانى وەزارەت و دامەزراوەکانى حکومەتى فیدراڵى، پارەى مووچەى هەرێمى کوردستان بنێرێت.
عهقید نهوشیروان حهمهئهمین ئهفسهر لههاتوچۆى ناوشارى سلێمانى لهبهرنامهیهكى ڕاستهوخۆى ڕادیۆى هاتوچۆى سلێمانى (ترافیك ئێف ئێم)دا ڕایگهیاند، "لهوهزارهتى ناوخۆو بهڕێوهبهرایهتى گشتیى هاتوچۆى ههرێمهوه بهبڕیار بۆمان هاتوه كه دهستبگرین بهسهر ئۆتۆمبێله بێسهرهتاكاندا". ئاوێنە: لهو بهرنامهیهدا ئاماژهى بهوهشكرد، "بههۆى ههندێك بارودۆخهوه نهمانویستوه ئهو ئیجرائاته بگرینهبهر، بهڵام حاڵهتى ئۆتۆمبێله بێسهرهتاكان ههر لهڕوداوهكانو ئهنجامهكانىو ئهو دۆخهش كه بینراوهو وهك بهڵگهش لاى ئێمه ههیه لههاتوچۆى سلێمانى، وایكردوه بیر لهوه بكهینهوهو بگهینه ئهو بڕیارهى دهبێت ئیجرائاتى توندیان لهدژ بگرینهبهرو دهستیان بهسهردا بگرین بهتایبهت ئهوانهى گوێ بهیاسا نادهنو بهردهوام یاساشكێنى دهكهن". سهبارهت بهو گلهییانهش كه لههاتوچۆ دهكرێن بۆچى ئیجرائات ناكرێت لهگهڵ ئۆتۆمبێله بێسهرهتاكاندا، ئهفسهرهكهى هاتوچۆ وتى، "ڕهنگه هاوڵاتیان بههۆى گلهییان لهو جۆره ئۆتۆمبێلانه ئهو قسانه بكهن، ئهگهرنا، با دڵنیابن ئیجرائات كراوهو ئۆتۆمبێل ههیه لهو بێسهرهتایانه، بڕى دوو ملیۆن دینار غهرامهى كامێراو یاساشكێنى داوه، هیچ ئۆتۆمبێلێكى بێسهرهتا لهئیجرائات دهربازى نابێت".
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ئاگاداردەکاتەوە "بە راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی (بین سپۆرت) کە لە رێگەی پەخشی ئۆنڵاین لە هەندێک کەناڵە ناوخۆییەکان بەنا یاسایی بەشێوازی( IPTV ) پەخش دەکرێن." دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: بڕیارێک لە بارەی کەناڵەکانی (BEIN SPORTS ) بەمەبەستی راگرتنی پەخشی هەندێک کەناڵی بێ مۆڵەت وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم بڕیارێک دەردەکات. لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن لە رێکەوتی (١٧-١١-٢٠٢٥ ) بە نووسراوی فەرمی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت ئاگادار دەکاتەوە بە راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی ( بین سپۆرت ) کە لە رێگەی پەخشی ئۆنڵاین لە هەندێک کەناڵی ناوخۆییەکان بەنا یاسایی بەشێوازی( IPTV ) پەخش دەکرێن ، بەمەش بۆ رێگرتن لەو سەرپێچیە نا یاساییە و پارێزگاری کردن لە مافی پەخش و بڵاوکرنەوە ، وەزارەتمان رێگری دەکات وە پێویستە لەماوەی یەک مانگدا کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رایانبگرن . هەر کەناڵێک بیەوێت لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی دامەزراوەی ( BEIN SPORTS ) بکات پێویستە لەرێگای بریکاری فەرمی ئەو دەزگایە بێت لە بەر پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و یاسایی بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
پهرلهمانتارێكى دهرچوى یهكگرتوى ئیسلامى بۆ پهرلهمانى عێراق پڕۆژهیهك بۆ هاوههڵوێستىو چوارچێوهى كارى هاوبهشى فراكسیۆنه كوردستانیهكان لهبهغدا ڕادهگهیهنێت، دهشڵێت، "پڕۆژەیەكهم هەشت خاڵهو بۆ یەكخستنی ماڵی كورده، ئامانجیش لێى، كۆكردنەوەی هەوڵەكانە بۆ دانوستاندنێكی بەهێز لەبەغداو چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم". د. جەمال كۆچەر كاندیدی دەرچووی یەكگرتوو بۆ پهرلهمانى عێراق ئاشكرایكردوه، پڕۆژەكە داوادەكات وهفدێكى هاوبەشی باڵا پێكبهێندرێت بۆ دانوستاندن لەسەر پۆستەكان، لەگەڵ ئامادەكردنی میساقی شەرەف كە داواكارییە هاوبەشەكانی كورد لەخۆ بگرێت. جەخت لەدیاریكردنی هێڵی سور دەكاتەوە بۆ پرسە چارەنوسسازەكان وەك (بودجە، پێشمەرگە، جێبەجێكردنی مادەی 140و یاسای نەوتو گاز، لەگەڵ دانانی خشتەیەكی كاتیی بۆ جێبەجێكردنیان لەشەش مانگی یەكەمی حكومەتدا). وهكو د. جەمال كۆچەر ڕایگهیاندوه، "خاڵێكی دیكەی گرنگ، یەكلاكردنەوەی پۆستەكانە لەنێو ماڵی كورددا پێش چونە بەغدا، بەتایبەت پۆستی سەرۆك كۆمار كە بەهێڵی سور دادەنرێت بۆ كورد". ئەوەشی وتوه، "پڕۆژەكە پێشنیازی پێكهێنانی ژورێكی هەماهەنگی بەردەوام دەكات بۆ تاووتوێكردنی پێشهاتەكانو ڕاگرتنی شەڕی ڕاگەیاندن، لەگەڵ یەكخستنی ستراتیژیەتی دانوستاندن بۆ هەموو لایەنەكان". لهوبارهیهشهوه د.ئهبوبهكر كاروانى سیاسهتمهدار ئاماژهى بهوهداوه، ئهو پڕۆژهیه لەسۆنگەی هەستكردنه بەلێپرسراوی ئیسلامیو نیشتیمانیو پەیبردنی بەهەستیاری قۆناغەکەو پێویستی کورد بەکاری هاوبەشی نیشتیمانیی لەپرسە چارەنوسسازە هاوبەشەکاندا. جهختیشیكردوهتهوه، "پڕۆژهكه خاڵی گرنگی تێدایەو شایستەی ئەوەیە ببێتە دەستپێکی شکاندنی بنبەستە سیاسییەکەو قسەکردنی هاوبەشو هەوڵدان بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی نیشتیمانی بۆ دۆخی نەخوازراوی ئێستا، هیوادارم سەرجەم فراکسۆنەکان بەچاوی بایەخەوە سەیری بکەنو یەکگرتوش بیکات بەهەوێنی دەستپێشخەریەکی تایبەت بەخۆی کە وەڵامدانەوەیە بەناوەڕۆکی بەرنامەی هەڵبژاردنی خۆییو ئەرکە ناوکۆییەکانی فراکسۆنەکانی دیكهش".
خزمەتگوزارییەکی دیکە بۆ ئەو کەسانە راگەیەندرا کە ناویان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو هاتووەتەوە. وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: لەپێناو کەمکردنەوەی رۆتین و نەهێشتنی ماندووبوونی هاوڵاتییان، ئەمساڵ گۆڕانکاری ریشەیی لە سیستمی حەجدا کراوە و تەواوی نوسینگەکان بە شێوەی لۆکەیشن دەخرێنە بەردەست. ئاماژەی بەوەشکرد: وەزارەتەکەمان چەندین ساڵە کار لەسەر ئەوە دەکات زۆرترین ئاسانکاری پێشکەش بە هاوڵاتییان بکات بە تایبەتیش لە پڕۆسەی حەج، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ ناونیشان و لۆکەیشنی (GPS) سەرجەم نوسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاوکرایەوە تاوەکو هاوڵاتییان بەبێ ماندوو بوون شوێنەکانیان بدۆزنەوە و مامەڵەکانیان تەواو بکەن. لە ئێستاوە دەتوانن سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕە بکەن بۆ تەواوکردنی ماڵەکانیان بۆ ساڵی داهاتوو. لۆکەیشینی نوسینگەکان: 1-نووسینگهی حهج و عومڕه ههولێر: https://maps.app.goo.gl/8wfk25UT8XFwaJct9 2- نووسینگهی حهج و عومڕهی دهۆك : https://maps.app.goo.gl/ndWDkGWSYwNCg4SC8 3-نووسینگهی حهج و عومڕهی سلێمانی : https://maps.app.goo.gl/V4NAFJkK2bnZ7qg38 3-نووسینگهی حهج و عومڕهی سلێمانی : https://maps.app.goo.gl/V4NAFJkK2bnZ7qg38 5-نووسینگهی حهج و عومڕهی ئیدارهی سهربهخۆی سۆران : https://maps.app.goo.gl/h2NByzCJP9vopUuZ6 5-نووسینگهی حهج و عومڕهی ئیدارهی سهربهخۆی سۆران : https://maps.app.goo.gl/h2NByzCJP9vopUuZ6 6-نووسینگهی حهج و عومڕهی ئیدارهی سهربهخۆی سۆران : https://maps.app.goo.gl/h2NByzCJP9vopUuZ6 7-نووسینگهی حهج و عومڕهی ئیدارهی سهربهخۆی سۆران : https://maps.app.goo.gl/h2NByzCJP9vopUuZ6
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە، ڕایدەگەیەنێن پارتی لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە دەرگای بۆ هەموو لایەنەكان كردەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، زۆرێك لەو هێزانە ئەوكات ئامادە نەبوون، بەڵام ئەمڕۆ هەلومەرج گۆڕاوە، رەنگە هەندێك لەو هێزانە خواستی خۆیان بۆ بەشداریكردن دەرببڕن. لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەرى شەفەق نیوز، عەلی حسێن بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە، دەڵێت پارتی هیواخوازە كەشوهەوای دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یارمەتیدەر بێت بۆ پەلەكردن لە لێكتێگەیشتنی نێوان هێزە كوردستانییەكان، چ لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم یاخود دانوستانی تایبەت بە بەشداری لایەنە كوردستانییەكان لە حكومەتی فیدراڵی عێراقدا. هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو هەوڵێك دەدات لەپێناو دروستكردنی حكومەتێكی نوێ كوردستان لە زوترین كاتدا. ناوەڕۆکى تەواوى قسەکانى عەلى حسێن:.. ــ ئەو گۆڕانكارییە سیاسیانەی كە لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاتونەتە ئاراوە، واقعێكی سیاسی نوێیان دروستكردووە، كە دەكرێت یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتن لەنێوان لایەنە كوردستانییەكان. ــ پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو هەوڵێك دەدات لەپێناو دروستكردنی حكومەتێكی نوێ كوردستان لە زوترین كاتدا. ــ پارتی نایەوێت بگاتە قۆناغی دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن، بەڵام ئەگەر ناكۆییەكان بە چارەسەر نەكراوی بمێننەوە، ئەم بژاردەیە لەبەرچاودەگیرێت. ــ ئەگەر ناكۆكییەكان بە چارەسەر نەكراوی بمێننەوەو نەگەینە رێككەوتن، جگە لە بیركردنەوە لە هەڵبژاردنێكی پەرلەمانی نوێ لە كوردستان؛ هیچ بژاردەیەكمان لەبەردەمدا نامێنێت. ــ تۆمەتباركردنی پارتی بە كڕینی كورسی لە پەرلەمانی كوردستان بنەمای نییەو پێچەوانەی واقعە. ــ پارتی لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە دەرگای بۆ هەموو لایەنەكان كردەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، زۆرێك لەو هێزانە ئەوكات ئامادە نەبوون، بەڵام ئەمڕۆ هەلومەرج گۆڕاوە، رەنگە هەندێك لەو هێزانە خواستی خۆیان بۆ بەشداریكردن دەرببڕن. ــ ئەم گۆڕانكارییە پەیوەندی بە مامەڵە یاخود كڕینی كورسی نییە، بەڵكو پەیوەندی بە ئامادەیی هەندێك لایەنی سیاسی هەیە بۆ بەشداری لە حكومەتی ئایندە. ــ پارتی بواری بۆ یەكێتیی و هەموو لایەنەكانی تر كردوەتەوەو، ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەم لە زوترین كاتدا. ــ پارتی هیواخوازە كەشوهەوای دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یارمەتیدەر بێت بۆ پەلەكردن لە لێكتێگەیشتنی نێوان هێزە كوردستانییەكان، چ لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم یاخود دانوستانی تایبەت بە بەشداری لایەنە كوردستانییەكان لە حكومەتی فیدراڵی عێراقدا. ــ مامەڵەی نێوان لایەنەكان بەگوێرەی ئیستحقاقی هەڵبژاردن و پێگەی سیاسی هەر لایەك دەبێت.
