شاندێكی حكوومهتی سووریا سهردانی هێزهكانی سووریای دیموكراتی كردووه و جێبهجێكردنی ڕێككهوتننامهی نێوان سهرۆكی سووریا و فهرماندهی ههسهدهیان تاوتوێ كردووه. میدیاكانی سووریا بڵاویان كردهوه، شاندێكی حكوومهتی سووریا سهردانی هێزهكانی سووریای دیموكرات (ههسهده)ـیان له كێڵگهی كۆنیكۆ له ڕیفی دێرهزوور كردووه و ههردوولا جێبهجێكردنی ڕێككهوتننامهی نێوان ئهحمهد شهرع، سهرۆكی نوێی كۆماری سووریا و مهزڵووم عهبدی، فهرماندهی ههسهدهیان تاوتوێ كردووه، چهند سهرچاوهیهك لهم بارهوه گوتوویانه، دوێنێ دووشهممه، ئەو کۆبوونەوەیە کراوەو ههوڵێكی زۆر لهلایهن وڵاتانی ههرێمی و نێودهوڵهتیی ههیه بۆ بهردهوامی گفتوگۆكان و تهواوكردنی ڕێككهوتننامهی نێوان شهرع و عهبدی بهتایبهتی دوای ئاڵۆزییهكانی ئهم دواییه. سهرچاوهكان ئاماژهیان بهوهش كردووه، ههردوولا له كۆبوونهوهی نێوانیاندغا جێبهجێكردنی ڕێككهوتنی بهنداوی تشرینیان به پێویست زانی و جهختیشیان لهوه كردووهتهوه كه له ههموو جۆره ململانێیهكی سهربازیی دوور بخرێتهوه. ئهو سهرچاوانه ڕهتیشیان كردووهتهوه، ههردوو بنكهی سهربازیی عومهر و كۆنیكۆ ڕادهستی حكوومهتی سووریا كرابن، بهڵكوو ئێستا جهخت لهسهر جێبهجێكردنی ڕێككهوتنهكهی نێوان شهرع و عهبدی دهكرێتهوه. شەممە، 12ـی نیسانی 2025، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" و ئیدارەی نوێی سووریا، مەزڵووم عەبدی و حوسێن سەلام، نوێنەری حکوومەتی نوێی سووریا بۆ دووەمجار لە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان کۆ بوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا گفتوگۆی لهبارهوه کرا کە لە 10ـی ئاداری ئەمساڵ واژۆ کرا، جەختیش لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکان لە دەوروبەری بەنداوی تشرین کرایەوە.
شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چووەتە بەغداد. سەباح سوبحی؛ ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، وتى: ئەمرۆ شاندێکی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ وەزارەتی نەوت و نوێنەری ئەپیکۆر لە وەزارەتی نەوتی عێراق کۆ دەبێتەوە. ئامانجی سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنە سەبارەت بە کێشەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان. کۆتا کۆبوونەوەی هەردوو شاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەری نەوت لە 20ـی نیسانی 2025 لە هەولێر بەڕێوەچوو، ئەوکات ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کار و چالاکییەکانی کۆمپانیاکانی نەوت کراوە و بۆچوونی ئەوان لەسەر پرسەکە وەرگیراوە. هاوکات لە 27ـی نیساندا کۆمەڵەى پیشەسازیى نەوتى کوردستان "ئەپیکور"، لە راگەیەندراوێکیدا، جەختی لە دوو مەرجەکەى کردەوە بۆ ئەوەى "دەستبەجێ دەست بە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان بکاتەوە" هاوکات شکستى هەوڵەکانیشی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن راگەیاند. ئەپیکور راشیگەیاند، هیچ گفتوگۆیەکى بنەڕەتیی تایبەت بە دڵنیاییدان لە پێدانى پارەى کۆمپانیاکان نەبووە و هیچ بەرەو پێشچوونێکیش لە پرسى پێدانەوەى قەرزى کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانى بوارى نەوت دا نییە. ئاماژەى بەوەشکردووە، نوێنەرانى کۆمپانیاکانى ئەندام لە ئەپیکور و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانى دیکەى بوارى نەوت بەشدارییان لە کۆبوونەوەى 20ـى نیسان لەگەڵ حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان کردووە. ئەپیکور پێویستیى دڵنیاییەک لەلایەن حکومەتى عێراق لە جێبەجێکردنى یاساى بودجەى عێراق دووپاتدەکاتەوە و دەشڵێت، چەندین پێشنیاز بۆ چارەسەرى پرسەکە لەلایەن ئەپیکور و حکومەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستانەوە کراون، وەکو پێشنیازى شێوازى کارکردنى راوێژکارى نێودەوڵەتى، کە لەگەڵ یاساى بودجە و گرێبەستى کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان چوونیەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا پەسەند نەکراوە. باسیلەوەشکرد، حکومەتى عێراق بەردەوام جەخت لە گرنگیى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت لە رێگەى بۆریى نەوتى عێراق_تورکیا دەکاتەوە، بەڵام هەوڵ و هەماهەنگییەکان بەم ئاڕاستە سنووردار و بێبەرهەم بوون. ئەپیکور داواى چڕکردنەوەى هەوڵەکان دەکاتەوە بۆ دۆزینەوەى چارەسەرێک کە سوودى هاوبەشى هەبێت. مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکور رایگەیاندووە، کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور چەندینجار چارەسەریان بۆ پرسەکە پێشنیازکردووە، کە بەگوێرەی یاسای بودجەی عێراق و گرێبەستەکانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت، شەرعی و یاسایی بوون.
دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق ڕایگەیاند، ئەو کەشوهەوا ناسەقامگیرەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەسەر ناوچە و شارەکانی عێراقدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە کۆتایی دێت و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە. سادق عەتیە، لە بەشی پێشبینی کەشوهەوای دەستەی گشتی کەشناسیی عێراق لە پۆستێکدا بڵاوی کردووەتەوە "کاریگەریی ئەو کەشوهەوایەی ناوچەکانی ئێمەی گرتووەتەوە، کاریگەرییەکانی کۆتاییان هاتووە و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە." ئاماژەی بەوەش کرد "هەرچەندە هەندێک ناوچە لە هەرێمی کوردستان هێشتا کاریگەریی هەور و بارانی لەسەرە، ئەمە جگە لە پاشماوەی ئەو شەپۆلە خۆڵ و تۆزەی کە دوێنێ ناوچەکانی وڵاتی گرتەوە، پێشبینی دەکرێت وردە وردە کەم ببێتەوە." سادق عەتیە گوتیشی: پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما وردە وردە کەشوهەوا ئاسایی بێتەوە. لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێکی تۆزوخۆڵ هەموو ناوچە و شارەکانی عێراقی گرتەوە و کە توانای بینینی کەم کردبووەوە و پلەکانی گەرماش بەرزببونەوە و دەیان کەس بەهۆی تۆزوخۆڵەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارە کراون. هاوکات بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەکەوە، دەیان هاووڵاتی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و 207 هاووڵاتی لە شاری کەرکوک رەوانەی نەخۆشخانە کراون، لە عێراقیش بەهەمان هۆکار زیاتر لە 700 کەس براونەتە نەخۆشخانەکان. بەگوتەی شارەزایەکی کەشناسیش، کەمی دابارین هۆکاری سەرەکی خۆڵبارینە، پێشبینیشدەکرێت تاوەکو مانگی حەوت شەپۆلی خۆڵبارین بەشێوەی پچڕ پچر بەردەوامبێت.
مەسرور بارزانى، ڕایدەگەیەنێت عێراق لە ڕووی ماددی و مرۆییەوە، وڵاتێکی دەوڵەمەندە و خاوەن پێگەیەکی جیۆپۆلیتیکی گرنگیشە و تەنیا پێویستیی بە حووکمڕانی و بەڕێوەبردنێکی باش و دادپەروەرانە هەیە کە ڕێز لە مافەکانی هەموو ناوچە و گشت پێکهاتەکانی عێراق بگرێت. دووشەممە، 05-05-2025، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد کە لە ئەندامانی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی پێکهاتبوو . بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگی و هاریکاری نێوان هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی نوێنەران و حکوومەتی فیدراڵ کرا. بە تایبەتی لە بوارەکانی پشتگیریکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی لە بەرژەوەندیی گشت هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی عێراقدان." لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، "جەخت لە پێویستیی ئازادیی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و جوڵەی کاڵاکان لە نێوان هەموو ناوچەکانی عێراقدا و نەهێشتنی هەر بەربەست و ئاستەنگێک لەوبارەیەوە کرایەوە." بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی پڕۆژە ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنین کرا و جەخت لە بەشداریی و سوودمەندبوونی هەرێمی کوردستان و هەموو ناوچە و پێکهاتەکانی عێراق لەو پڕۆژە گرنگەدا کرایەوە. سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە "پێویستە ڕێز لە سیستەمی فیدراڵی و دەستووری عێراق بگیرێت کە ماف و ئەرکەکانی هەر لایەکی دەستنیشان کردووە." سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بەوە دا "عێراق لە ڕووی ماددی و مرۆییەوە، وڵاتێکی دەوڵەمەندە و خاوەن پێگەیەکی جیۆپۆلیتیکی گرنگیشە و تەنیا پێویستیی بە حووکمڕانی و بەڕێوەبردنێکی باش و دادپەروەرانە هەیە کە ڕێز لە مافەکانی هەموو ناوچە و گشت پێکهاتەکانی عێراق بگرێت."
بە تۆمەتی سووکایەتی بە سوپای عێراق، وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەو جووتیارە کوردەی کەرکووکی داوەتە دادگە کە لەسەر زەوییەکەی خۆی رایانکێشا و ئەشکەنجەیان دا. 17ـی شوباتی 2025، جووتیارێک بە ناوی محەمەممەد ئەمین، لەسەر زەوییەکەی خۆی لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک، لەسەر تراکتۆرەکەی و بە ملپێچەکەی خۆی لەلایەن سەربازێکی عێراقییەوە راکێشرا، بەڵام نەیتوانی جووتیارەکە بهێنێتە خوارەوە. لەسەر ئەو ڕووداوە شێرکۆ کرمانج نووسەر، پەیامێکى بڵاوکردەوەو تیایدا دەڵێت: محەمەد بە ملپێچەکەی لەسەر تراکتۆرەکە بەرگریی لە ئێوە کرد، کاتی ئەوەیە ئێوەش بەرگریی لەو بکەن، جووتیارەکەی سەر تراکتۆرەکە قوربانی دەستی ترۆپکی دەسەڵاتی هەرێمە!!! هەر لەو پەیامەدا هاتووە: پرسی جووتیارە تەعریببەزێنەکە، محەمەد ئەمین، لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا بووایە دەکرا بە فاکتەر و بەردەبازی گێڕانەوەی ناوچە دابڕێنراوەکان، کەچی لە وڵاتی ئێمە پرسەکە کرا قوربانی ململانێی یەکێتیی و پارتی. دەقى پەیامەکەى شێرکۆ کرمانج محەمەد بە ملپێچەکەی لەسەر تراکتۆرەکە بەرگریی لە ئێوە کرد، کاتی ئەوەیە ئێوەش بەرگریی لەو بکەن، جووتیارەکەی سەر تراکتۆرەکە قوربانی دەستی ترۆپکی دەسەڵاتی هەرێمە!!! محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەعوا لەسەر جووتیارە کوردەکەی سەر تراکتۆرەکە تۆمار دەکات. با ڕوونتر قسە بکەم. لەبەرئەوەی لەسەر داوای سوودانی وەزارەتی بەرگریی عێراق دەعوای لەسەر محەمەد ئەمین، جووتیارە ئازاکە، تۆمار کردووە، کەواتە دەوڵەتی عێراقی لە بەرزترین ئاست پشتیوانی لە تەعریب دەکات و دژایەتی مافەکانی گەلی کوردستان دەکات. هاوکات، لەبەرئەوەی، دوو ئەفسەری پلە باڵای کورد، یەکێکی پارتی و یەکێکی یەکێتیی، واژۆیان لەسەر ڕاسپاردەیەک کردووە بۆ سوودانی بۆ تۆمەتبارکردنی جووتیارەکە، وە لەبەرئەوەی ئەو دوو ئەفسەرە راستەوخۆ نوێنەرایەتی یەکێتیی و پارتی دەکەن، واتە نوێنەری مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، کەواتە ئەو دوو بەرپرسە باڵایە بەرپرسی یەکەمن لەو ناحەقیانەی بەو جووتیارە و بە تەواوی گەلی کوردستان لە ناوچە دابڕێنراوەکان دەکرێت. پرسی جووتیارە تەعریببەزێنەکە، محەمەد ئەمین، لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا بووایە دەکرا بە فاکتەر و بەردەبازی گێڕانەوەی ناوچە دابڕێنراوەکان، کەچی لە وڵاتی ئێمە پرسەکە کرا قوربانی ململانێی یەکێتیی و پارتی. دەسەڵاتدارانی هەرێم لێپێچینەوە لەو دوو ئەفسەرە نەکەن و سنوورێک بۆ سوودانی دانەنێن، سبەی لەسەر مژینی هەوا و خواردنەوە ئاو، دەمانبەنە دادگا. داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم ئەو گاڵتەجاڕییە لە دژی محەمەد ڕابگرن. بەڵێ، محەمەد بە ملپێچەکەی بەرگریی لە ئێوە کرد، کاتی ئەوەیە ئێوەش بەرگریی لەو بکەن. بۆ شەیر و بڵاوکردنەوەیە
بەرخۆدانی گەل بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین بە ڕاگەیاندراوێک کۆتایی هات و ئیدارەی خۆبەڕێوبەری لەسەر بەنداوەکە ڕایگەیاند، بە وەستانەوە و فیداکارییەکی گەورە خاک و دەستکەوتەکان پارێزراون. ئەمرۆ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و شاندێکی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەنداوی تشرین، کە زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە گەل چالاکیی نۆبەتی بە ئامانجی پاراستنی بەڕێوە دەبا ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە و کۆتای بە چالاکییەکە هات. گەل بە بەرزکردنەوەی وێنەی شەهیدانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین، هەروەها وێنەی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان، کە لە ١٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ و ڕۆژنامەنووس عەگید ڕۆژ، کە لە ١٥ـی شوباتدا لە کاتی ڕووماڵکردنی بەرخۆدانی بەنداوی تشریندا لە هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورك شەهید بوون بەشداریان لە چالاکییەکەدا کرد. ئەڤین سوێد و حسێن عوسمان، هاوسەرۆکانی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە. هەروەها ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری بەڕێزەوە یادی شەهیدانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرینی کردەوە و سڵاوی لە هەموو ئەو کەسانە کرد، کە بۆ پاراستنی بەنداوەکە لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا چالاکیی نۆبەتیان ئەنجامدا.
بەرپرسێکى باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راگەیاند، لە دوێنێوە چاوەڕێین وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکات. بەڵام نووسینگەی تەیف سامى، وەزیری دارایی عێراق، کەمێک پێش ئێستا بە شاندەکەى ئێمەیان گوتووە، کێشەیەکی کەم لە هەبوونی نەختینە هەیە، ئەمڕۆ ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت هەر ئەمڕۆ تەمویلی مووچە دەکەین. ئەو بەرپرسەراشیگەیاند، شاندى ئێمە لە دوێنێوە لە بەغدادن، بە بەرپرسانى وەزارەتى دارایی عێراقیان گوتووە، بۆچی کەمی نەختینە، تەنها بەرۆکى ئێمە دەگرێت، لای خۆتان هیچ کێشەیەک نابینین. لەبارەى کێشەکە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، کێشەی کەمی نەختینە لە عێراق هەیە، بەڵام ئەو کێشەیە کاریگەری لەسەر دابەشکردنی مووچە نابێت، ناشبێت کێشەکە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دوابخات، ئەو دەڵێت، کەمی نەختینە تەنها کاریگەری لەسەر بەدجەی پڕۆژەکان هەیە.
جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، ئەگەر حکومەتى هەرێمى کوردستان دەیەوێت زوو مووچەى مووچەخۆران لە بەغدادەوە بنێردرێت، پێویستە پابەندییەکانى خێراتر جێبەجێبکات و مانگانە لە 15ی مانگ دا لیستى مووچە ئاڕاستەى بەغداد بکات. گوتیشى، دۆخى گشتیی ئێستاى عێراق لەبەرژەوەندیی مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستانە، چونکە ئەوانەى ئێستا لە حکومەتن و دەیانەوێت لە حکومەتى داهاتووش هاوبەشی کوردبن. جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق راشیگەیاند، هەرێمى کوردستان پابەندى ناردنى ئەو بڕە لە داهاتى ناوخۆ نەبووە کە لەگەڵ بەغداد رێککەوتنى لەسەر کراوە. گوتیشى، هەرێمى کوردستان سەرەتا بەبەغدادى گوت، داهاتى ناوخۆ نزیکەى 400 ملیار دینارى مانگانەیە، دواتر چوونەوە بەغداد و گوتیان، هەڵەمان کردووە رێککەوتن کرا لەسەر ناردنى 80 ملیار دینارى مانگانە، بەڵام ئێستا نزیکەى نیوەى ئەو بڕە بۆ بەغداد دەنێرێت.
کچەکەی سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەڵێت، پێش ئەوەی باوکی نەخۆش بکەوێت و رەوانەی نەخۆشخانە بکرێت گووتی، پرۆتۆکۆڵی پرۆسەی ئاشتی تەنها دوو هەفتەی ماوە واژۆ بکرێت. جەرەن گلەی کچی سری سورەیا ئۆندەر لەکاتی مەراسیمی بەخاکسپاردنی باوکی لە ئیستەنبوڵ ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆندەر پێش ئەوەی دووچاری جەڵتەی دڵ بێت، نەخۆش بووە و پزیشکەکان داوایان لێکردووە نەشتەرگەری ئەنجامبدات، بەڵام باوکی گوتوویەتی، پرۆتۆکۆڵی ئاشتی تەنها دوو هەفتەی دیکە واژۆ دەکرێت، دواتر ئاسوودە دەبن، ئەویش نەشتەرگەری بۆ دەکرێت. سری سورەییا ئۆندەر شەوی سێشەممە 15ـی نیسانی 2025 تەندروستیی تێکچوو، دواتر دەرکەوت کێشە لە شاخوێنبەری دڵی هەبووە. ئەو کات پزیشکان رایانگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، جەڵتە لێی داوە. رۆژی 3ـی ئەم مانگە، سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمراڵی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بەهۆی لەکارکەوتنی چەند ئەندامێکی جەستەیەوە لە 18ـیەم رۆژی چارەسەرکردنیدا کۆچی دوایی کرد، دوێنێش لە ئیستەنبوڵ بەخاکسپێردرا.
هەپەگە ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی لە مانگی نیساندا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، لەو مانگەدا سوپای داگیرکەری تورک نۆ هەزار و ٧٩٠ جار لە زەمین و ئاسمانەوە هێرشی ئەنجامداوە و هەپەگە دەشڵێت: لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا چوار گەریلا شەهیدبوون. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە ئاماری چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە مانگی نیساندا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەمشێوەیەیە؛ گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، کە هیوای دوا ڕۆژی ئازادیی گەلەکەمان، لەسەر بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، لە ١ـی ئاداری ٢٠٢٥ـەوە ئاگربەستیان ڕاگەیاند و بە هەستیارییەکی زۆرەوە بە مەبەستی وەڵامدانەوەی بانگەوازە مێژووییەکە، بە شێوەیەکی کرداری لە پرۆسەکە نزیکبوونەوە. لە ماوەی ٢ مانگی پاش ڕاگەیاندنی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەلەکەمان، هەموو هێزەکانمان لە چوارچێوەی ئاگربەستەکەدا نزیکی دۆخەکە بوونەتەوە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە سەبر و فیداکارییەکی زۆرەوە ئەوەی پێویست بوو بۆ ئەم پڕۆسە بە ئەنجام گەیاندووە. سوپای داگیرکەری تورک، لە مانگەکانی ئادار و نیساندا، ئاگربەستی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆی دەبینی و بە شێوەیەکی نا ئەخلاقی، پێداگری لەسەر چەمکی قڕکردن کردووتەوە، سوپای داگیرکەری تورک سەرەڕای کۆکردنەوەی تەواوی هێزەکانی، نەیتوانی بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا بشکێنێت و لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ و ناوەندی زاپ لەلایەن گەریلاکانەوە شکستی هێنا، دوای ئەم شکستە، سوپای داگیرکەری تورک هێرشەکانی بۆ سەر سەنگەر و تونێلەکانی گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان زیاتر کرد. هەروەها گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامیان دایەوە و نەیانهێشت داگیرکەران پێشڕەوی بکەن، داگیرکەران کە نەیانتوانی بەسەر ئەم بەرخۆدانە شکۆمەندەدا سەر بکەون، جارێکی دیکە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو و بۆمبی فسفۆر کە دوور لە یاساکانی شەڕە، لە دژی هێزەکانمان بەکارهێنا. داگیرکەران کە لە هەموو بەشێکی خاکی پیرۆزی کوردستان شەڕڤانانی ئاپۆیی ڕووبەڕوویان دەبنەوە، سەرەڕای هێرشکردنە سەر هەرێمەکانی بەرخۆدانی گەریلا بە تەکنۆلۆژیایەک کە دەتوانرێت شارەکان وێران بکات، نەگەیشتنە ئامانجەکانیان، هەڤاڵانمان بەسێ و میترا کە لە ئەنجامی کیمیابارانی سوپای داگیرکەری تورکیادا چوونە کاروانی نەمرانەوە و هەڤاڵانمان خەبات، گۆران و عەگید کە سەرەڕای بریندار بوونیان هەتا کۆتایی شەڕیان کرد و وەڵامێکی قورسیان بە داگیرکەران دایەوە، وەک نوێنەرانی ئیرادەی ئاپۆیی، ئاڵای سەرکەوتنی پەکەکە و پاژک-یان بەرز ڕاگرت و بوونە جێگای شانازی بۆ گەلەکەمان. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە شەڕی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکیان لە باکووری کوردستان بە سەرکەوتوویی گەیاندە ئەنجام، وەک هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بە هەموو تەکنۆلۆژیای جەنگ و هەزاران داگیرکەر و بە دەیان هێرشی داگیرکەرانیان پووچەڵکردەوە. تیمە لێهاتووەکانی گەریلاکانمان کە شێواز و تاکتیکی داهێنەرانە و تاکتیکی سەردەمی نوێیان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد، لە باکووری کوردستان هیچ زیانێکی گیانییان پێ نەگەیشت. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە ئیرادەی خۆیان لەسەر بنەمای ئەوەی “گەورەترین تەکنەلۆژیا خودی مرۆڤە” کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە پێشکەش کراوە، بۆ خۆیان لەبەر چاو گرتووە، بە ئیمکانات و دەرفەتی سنووردار و هەلومەرجی سەخت داگیرکەرانیان لە ئاسمانی کوردستانیش کردە ئامانج و گورزێکی گەورەیان لە تەکنۆلۆژیای شەڕی داگیرکەران وەشاند، کە هەمیشە شانازییان پێوە دەکرد، وەک چۆن ڕێگەیان نەدەدا داگیرکەران لە زەوینەوە پێشڕەوی بکەن، بەهەمان شێوە ڕێگەیان نەدەدا لە ئاسمانیشەوە پێشڕەوی بکەن. هێرشەکانی داگیرکەران بە چەکی کیمیایی، بۆمبی فسفۆر و تەقەمەنی قەدەغەکراو لە مانگی نیساندا سوپای داگیرکەری تورکیا جارێکی دیکە ٧ جار بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، بۆمبی فسفۆر و تەقەمەنی قەدەغەکراو دژی هێزەکانمان تاوانی شەڕی ئەنجامدا، هەوڵیدا تونێلەکانی بەرخۆدانمان بە ئامێری هەڵکەندن و شوڤڵی میکانیکی لەناو ببات و ٧٦ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ١٢جار بە هەلیکۆپتەری شەڕ، ٢ جار بە درۆنی بۆمب ڕێژکراو و ٩٦٩٣ جار بە چەکی قورس، تۆپهاوێژ و هویتزەر هێرشی ئەنجامدا. هێزه کانمان له سەر بنەمای خۆ پاراستن، ١٧ جار له دژی داگیرکەران که له حاڵەتی هێرشکردندا بوون دەستوەردانیان کردووە، لە ئەنجامی ئەم دەستوەردانانەدا، داگیرکەرێک سزا درا و پێنج داگیرکەر بریندار بوون، هەروەها تانکێک و ٢ زرێپۆش و ٢ سیستەمی کامێرای چاودێری وتوپ هاوێژێک و ٢ درۆن و ١ ئامێری دژی پارازیت لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنران، هەروەها زرێپۆشێک، کۆنتێنەرێک، پێگەیەک و درۆنێک خراوەتە خوارەوە و تێکشکێنران. چوار هەڤاڵمان کە بە فیداکارییەکی زۆرەوە خاکی پیرۆزی کوردستانیان لەدژی داگیرکەران دەپاراست و شانازی گەلەکەمان بوون و ئاڵای تێکۆشانیان بەرز ڕاگرتبوو، لە مانگی نیساندا شەهید بوون، جارێکی تر بە ڕێزداری و منەتدارییەوە یادی شەهیدانی نەمری دوێنێ، ئەمڕۆ و داهاتوومان بەرز رادەگرین. هەپەگە ئامارەکانی شەڕی مانگی نیسانی بەم شێوەیە خستە ڕوو؛ هێرشەکانی سوپای تورک هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان: ٧٦ هێرشی هێلیکۆپتەر: ١٢ هێرش بە چەکی کیمیایی (فسفۆڕ): ٣ هێرشی درۆن بە تەقەمەنی: ٢ هێرشی تەقەمەنی قەدەغەکراو: ٤ هێرشەکان بە چەکی قورس و تۆپهاوێژ و هویتزەر: ٩٦٩٣ دەستوەردانەکانی گەریلا لە دژی هێرشەکان دەستوەردان لە دژی هێرشەکان: ١٧ لە هێرشەکاندا: ١٧
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق وادەى تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتییەکانى بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى کۆتایی ئەمساڵى پەرلەمان درێژکردەوە. کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی ناوی پارت و هاوپەیمانییەکانی بۆ ماوەی 10 رۆژی دیکە درێژکردەوەکۆمسیۆن لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، وادەى تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتییەکان تا 14 ى ئەم مانگە درێژکراوەتەوە. تائێستا 64 هاوپەیمانێتی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمارکراوە، کە سەرجەمیان هاوپەیمانێتیەکانی پێشوون و کۆمسیۆن چاوەڕێیە داواکاریی بۆ دووبارە بەشداری کردن بە هەمان ناو و قەوارەوە پێشکەش بکەن. بەوتەى کۆمسیۆن، گۆڕانکاریی لە بەشێک لە هاوپەیمانێتییەکان رویداوە، لە روی بەشداریی کردنی حیزب و لایەنی نوێ، یان کشانەوەی حیزبەکان لەو هاوپەیمانێتییە، بۆ ئەوەش پێویستە داواکاریی پێشکەشی فەرمانگەی پارت و لایەنە سیاسییەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ تۆمارکردنی ئەو گۆڕانکارییانە. بەپێی دوایین ئاماری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، 314 پارت و قەوارەی سیاسی رێگەی بەشداریی کردنی هەڵبژاردنیان پێدراوە و 70 پارت و حیزبی نوێیش داوای تۆمارکردنیان کردووە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند و هەپەگەش دەڵێت، تورکیا لە سێ رۆژدا زیاتر لە هەزار جار هێرشی کردووەتە سەریان. وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، سەربازێکیان بەناوی چاوش ئۆندەر ئۆزەن، لە کاتی کێوماڵی ناوچەیەک لە خواکورک لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە بە سەختی بریندار بووە و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. هاوکات ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" رایگەیاند، سوپای تورکیا لە ماوەی سێ رۆژی کۆتایی مانگی رابردوودا، هەزار و 76 جار بە چەکی قورس، تۆپ و موشەک، پێنج جار بە فڕۆکەی جەنگی و سێ جاریش بە چەکی قەدەغەکراو، هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی ژێر دەستیان. سەرەڕای ئەو پرۆسەیەی ماوەی حەوت مانگە لە تورکیا دەستیپێکردووە و پەکەکەش ئاگربەستی تاکلایەنەی راگەیاندووە، شەڕ و پێکدادنەکانی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە بەردەوامە، بەتایبەت لەناوچەکانى سنوورى ئامێدى.
بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، لە ئەستەنبوڵ بەخاکبسپێردرێت. ئۆندەر کە زیاتر بە کەسایەتییەکی سیاسی ناسرابوو، لە هەمانکاتدا دەرهێنەر، سیناریست، بەرهەمهێنەر، ئەکتەر و رۆژنامەنووس بوو. لە ساڵی2013ـەوە یەکێک بووە لە کەسایەتییە دانوستانکارەکان لە پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لە باکووری کوردستان، یەکێک بوو لە ئەندامانی شاندی ئیمراڵی و پەیوەندیی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان. دەم پارتی لە پەیامی سەرەخۆشیدا رایگەیاندووە، بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئۆندەریان پێگەیشتووە، درێژە بە رێگاکەی دەدەن بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی. ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکانی تورکیا و کوردستان وەک عەبدوڵا ئۆجالان، رەجەب تەیب ئەردۆغان و مەزڵوم کۆبانێ و نێچیرڤان بارزانی پەیامی سەرەخۆشیان بڵاو کردەوە و رۆڵی ئۆندەریان لە پرۆسەی ئاشتیدا بەرزنرخاند.
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی به سەرۆکایەتی ئەمریکا بەردەوامن له گواستنەوەی كەرەستە سەربازییەكانیان له ناوچەکانی رۆژهەڵاتی سوریا، له چوارچێوەی پرۆسەی چۆڵکردن و سەرلەنوێ خۆ رێكخستنەوە، به ئامانجی کەمکردنەوەی بوونی خۆیان له هەندێک خاڵی سەربازی. بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییە ناوخۆییەکان، دوێنێ هێزەکانی هاوپەیمانان کەرەستەی سەربازی و لۆجستییان لە بنکەی شەدادی لە گوندەواری باشوری حەسەکەوە گواستووەتەوە بۆ ناو خاکی عێراق و، لە رێگەی کاروانی بارهەڵگری گەورەوە بنکەکەیان بەجێهێشتووە. لە هەمان کاتدا فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، ژێرخانی دەوروبەری بنکەی کێڵگەی نەوتی "ئەلعومەر"یان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دەیرلزور کردووەتە ئامانج و خاپوریان كردووە، ئەوەش چەند رۆژێک دوای چۆڵکردنی بەشێک لە بنکەکە. ماڵپەری تەلەفزیۆنی سوریا بڵاویكردەوە، رۆژی هەینی زیاتر لە (٢٠٠) ئۆتۆمبێلی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەکانی "کۆنیکۆ و ئەلعومەر" لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دەیرلزور بەرەو پارێزگای حەسەکە کشاونەتەوە. کشانەوەکە شوێنە گرنگەکانی وەک گوندی سەوز (کێڵگەی کۆنیکۆ) و فورات (کێڵگەی ئەلعومەر)ی لەخۆگرتبوو، جگە لە دامەزراوەیەکی بچووکتر کە وردەکارییەکانی ئاشکرا نەکراون. سەرچاوەیەک لە ناو هێزەکانی سوریای دیموکرات راگەیاندووە، هێزەکانی ئەمریکا لەچەند بنكەیەكدا جێگردەبن كە ژمارەیان لە پێنج بنکەی سەرەکی زیاتر نەبێت لە ناوچەكانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، کە لانیکەم سێ بنکەیان لە پارێزگای حەسەکە جێگیرن. لە ئێستادا هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا لە (١٧)بنکە و (١٥) خاڵی سەربازی جێگیرن، کە (١٧) شوێنیان لە پارێزگای حەسەکەیە،(٩) یان لە پارێزگای دەیرلزورو و (٣)یان لە پارێزگای رەقەیە.
کەجەکە بەبۆنەی کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەر ڕایدەگەیەنێت، لە ژیانیدا بۆ دوو گەل تێکۆشانی کرد. لە ڕێگەی کەسایەتی و کارە هونەریەکانییەوە بەشدارییەکی گەورەی لە گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیدا کردووە. سری سورەییا ئۆندەر شەوی سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025 تەندروستیی تێکچوو، دواتر دەرکەوت کێشە لە شاخوێنبەری دڵی هەبووە، دوای ئەوەی 18 رۆژ لە بەشی چاودێریی چڕ مایەوە، ئێوارەی شەممە، 3-5-2025 لە نەخۆشخانەیەکی ئیستەنبووڵدا کۆچی دوایی کرد. هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبارەت بە کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە. کەجەکە لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند کە ڕاستترین ڕێگایە بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئۆندەر، بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی تێکۆشانە بۆ دیموکراسی و ئاشتی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنمان بۆ بەڕێزی و بەرزڕاگرتنی ئامانجەکانی، درێژە بە هەوڵەکانی دەدەین. داوا لە هەموو لایەک دەکەین لەو شوێنەی کە وازی لێهێنابوو، بە وەفاداری بە یادی بەنرخی سری سورەیا ئۆندەر تێکۆشانی دیموکراسی و ئاشتی لە ئەستۆ بگرن و هەوڵ وتێکۆشانی زیاتر بدەن بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم تێکۆشانە." دەقی پەیامەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە "بەداخێکی زۆرەوە بیستمان کە بەڕێز سری سورەیا ئۆندەر، پاش ئەوەی ماوەی ١٨ڕۆژ لە ژێر چاودێری چڕی نەخۆشخانەدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە چارەسەری بۆ دەکرا، گیانی لەدەستداوە. هەرچەندە پزیشکەکان بارودۆخیان زۆر ئاڵۆز و ناجێگیر ڕاگەیاند، بەڵام وەک هەموو کەسێک، ئێمەش لەو باوەڕەدا بووین و چاوەڕوانی ئەوەمان دەکرد کە سری سورەیا ئۆندەری هێژا بەسەرکەوتووی ئەم دۆخە تێپەڕێنێت. بەداخەوە، وا پێش نەهات. ڕۆلەی بەنرخی گەلەکەمان کە تورکیە چاوەڕوانییەکی زۆری لێ هەبوو و بە هەوڵەکانی بەشدارییەکی گرنگی لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی و ئاشتیدا کردبوو، بەداخەوە کۆچی دوایی کرد. ڕایدەگەیەنین کە لەدەستدانی تێکۆشەرێکی وەها بەنرخ ئێمەی بەڕاستی خەمگین کرد. بەو بۆنەوە سەرەتا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای، دۆستانی، هاوکارانی و کۆمەڵگەی هونەری، سینەما و دەم پارتی و گەلەکەمان دەکەین و بەڕێزدارییەوە یادی بەرزی دەکەینەوە. شەهیدی ئاشتی و دیموکراسییە سری سورەیا ئۆندەر لە کاتی تێکۆشانی بۆ ئاشتی و دیموکراسی نەخۆش کەوت و بەداخەوە ژیانی لەدەستدا. بۆیە شەهیدی ئاشتی و دیموکراسیە. هەروەها سری سورەیا ئۆندەر کەسایەتیەکی گەورەی تێکۆشەر بوو. سۆسیالیست، شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز بوو. ژیانی خۆی بە تێکۆشان بۆ سۆسیالیزم، دیموکراسی و ئازادی تەرخان کرد. بەو بۆنەوەش رەنجێکی زۆریدا. گرنگترین تایبەتمەندی ئەو ئەوە بوو کە؛ لە کاتێک کە پێشەنگێکی گرنگی تێکۆشانی سۆسیالیزم و بزووتنەوەی سۆسیالیستی بوو لە تورکیا، لە لایەکی دیکەشەوە لە ڕێگەی پشتیوانیەکانی لەگەڵ گەلی کورد لە تێکۆشاندا بوو. لە ژیانیدا بۆ دوو گەل تێکۆشانی کرد. لە ڕێگەی کەسایەتی و کارە هونەریەکانییەوە بەشدارییەکی گەورەی لە گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیدا کردووە. هەروەها بە ڕێگەی هونەرەکەیەوە بوێرانە، کاریگەرانە و بەجوانی ڕاستی کۆمەڵایەتی نیشان دەدا و ئەو دۆخەی هەبوو دەیخستە ژێر پرسیار و سەرەنجی قووڵترەوە. ڕێبازی ماهێرەکان و یڵماز گونایەکانی بە شێوەیەکی شایستە نوێنەرایەتی دەکرد سری سورەیا ئۆندەری هێژا کە تایبەتمەندییە ئەرێنییەکانی ناتوانرێت بە زمان باسی لەسەر بکرێت، لە ڕێگەی ژیان، هونەر و تێکۆشانی خۆی بۆ سۆسیالیزم و دیموکراسی بە شێوەیەکی شایستە نوێنەرایەتی لە ڕێبازی ماهێرەکان، دەنیز، ئیبراهیم و یڵماز گونایەکانی دەکرد و یەکێک بوو لەو تێکۆشەرە گرنگانەی کە ئەم سیاسەتەی گەیاندە ڕۆژی ئەمڕۆ. ئێمە بە ڕێزدارییەوە یادی بەرز ڕادەگرین و جارێکی تر سەری ڕێزی لەبەر دادەنوێنین. لە مانگی ئایار مانگی شەهیدان شەهید بوو. بەم بۆنەیەوە، لە کەسایەتی ئەودا بە ڕێزداری و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدانی مانگی ئایار و سەرجەم شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بەبیر دێنینەوە.