ئێران دوو بەشداربوی تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بە تۆمەتی سوتاندنی قورئان لەسێدارە دەدات. دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوی کردوەتەوە؛ بە تۆمەتی سوتاندنی قورئان و بێڕێزیی بە پێغەمبەری موسوڵمانان دوو کەس لەسێدارە دراون. ئاماژە بەوە کراوە؛ ئەو دوو کەسە کە یەکیان خەڵکی شاری خەڵکی ئەردەبیل و باوکی سێ منداڵ و یەکێکی دیکەشیان دانیشتوی شاری یاسوج بوە لە ساڵی 2020 تۆمەتبار کراون کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بێڕێزیی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و موسوڵمانان دەکەن. پێشتر ئەمریکا لەسەر ئەگەری لەسێدارەدانی ئەو دوو کەسە هۆشداریی دابو و رایگەیاندبو کە دەبێت کۆماری ئیسلامی لە چوارچێوەی ئازادیی بیروباوڕدا جێبەجێکردنی سزای سێدارە راگرێت. رێکخراوی مافی مرۆڤ لە ئێران رایگەیاندوە؛ ئەو دوو کەسە لە ژێر ئەشکەنجەدا دانیان ناوە بەو تۆمەتانەی کە لە لایەن دەسەڵاتەوە روبەڕویان کراوەتەوە. ئێران لە ماوەی رابردودا جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد کردوە و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداریی دەدەن کە لەسێدارەدان بە ئامانجی چاوترسێنکردنی نەیارانی کۆماری ئیسلامی و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان لە لایەن دەسەڵاتەوە زیادی کردوە.
هاوڵاتی لەدوای هێرشكردنەسەر بنكەكانی ئەمریكا لەڕۆژئاوای كوردستان پەنجەی تۆمەت رووبەڕووی چەكدارانی سەر بەئێران كرایەوەو پنتاگۆن لەهەنگاوێكی چاوەڕواننەكراودا یەكێك لەژێر دەریارییە ستراتیژییەكانی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردو رایگەیاند ژمارەی فڕۆكە جەنگییەكان و بۆمبەكانیشی زیاتر دەكات. هەنگاوەكانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) دوای لێدوانی سەرۆكی ئەو وڵاتە هات كە رایگەیاند بەتوندی بەرەنگاری جموجۆڵەكانی كۆماری ئیسلامی لەناوچەكە بەتایبەت لەسوریاو عێراق دەبنەوە لەگەڵ ئەوەی پێكدادانی راستەوخۆی لەگەڵ ئێران رەتكردەوە. واشنتۆن یەكەمجارە كەجوڵەی ژێردەریاییە جەنگییەكەی ئاشكرا دەكات و لەگەڵ ئەویشدا بە ئاشكرا بانگەشەی زیادكردنی چەك و كەرەستەی سەربازیی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات. لەبەرامبەردا وەزیری بەرگریی ئێران لەنوێترین لێدوان لەكۆبوونەوەی وڵاتانی شانگهای لەهندستان رایگەیاند دەبێت بۆ بەرنگاربوونەوەی ئەمریكا و رۆژئاوا ناوچەیەكی ئەمنیی نوێ لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێكبهێنرێت و ئێران لەو چوارچێوەیەدا ئامادەكاریی دەكات. سەرەڕای ئەوانەش رێبەرو سەرۆك كۆماری ئێران لەدیدار لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق لەتاران رایانگەیاند دەبێت هێزەكانی ئەمریكا لەخاكی عێراق دووربخرێنەوە و خامنەیی وتیشی:» بوونی ئەمریكییەكیش لەعێراق زۆرە». لەنوێترین بەریككەوتنیشدا ئێران لەم هەفتەیەدا دەستی بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگریی ئەمریكادا گرت و دواتریش رایگەیاند ئەوە كاردانەوەیەك بووە بۆ واشنتن كە پێنج رۆژ پێش ئەو رووداوە دەستی بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری وڵاتەكەیاندا گرتووە. ململانێی ئێران و ئەمریكا لەڕۆژئاوای كوردستان تا كەنداو لەكۆتاییەكانی مانگی ئازاردا زیاتر لەحەوت جار هێرش كرایەسەر بنكەكانی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا و ئەوەش توڕەیی واشنتۆن و سەرۆكی ئەمریكای لێكەوتەوەو چەكدارانی سەر بەئێران تۆمەتبار كران بەئەنجامدانی ئەو هێرشانە كە بەشێكیان لەخاكی عێراقەوە ئەنجامدرابوون. گروپێكی چەكداریی بەناوی (لوائـ غالیبون) لەبەیاننامەیەكدا ئەو هێرشانەی بۆسەر چەند بنكەیەكی ئەمریكا لەڕۆژئاوای كوردستان لەئەستۆگرت و رایگەیاندوە؛ تا كشانەوەی ئەمریكا لەعێراق، بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا بەچەكی پێشكەوتوو دەكەنە ئامانج. بایدن لەنامەیەكدا دەڵێت:» ئامادەكاریی دەكرێت بۆ هێرشی زیاتر دژی گروپە چەكدارەكانی ئێران لەعێراق و سوریا». سەرۆكی ئەمریكا دوای هۆشداریدان بەئێران و چەكدارانی لەسوریا و عێراق لەنامەیەكدا بۆ كۆنگرێس رایگەیاند وەڵامی توندیان بۆ هێرش و جموجۆڵەكانی چەكدارانی سەر بەكۆماری ئیسلامی لەو دوو وڵاتە دەبێت. سەرۆكی ئەمریكا لەلێدوانێكدا سەبارەت بەهێرشە ئاسامنییەكەی ئەمریكا بۆ سەر چەكدارانی سەر بەئێران لەسوریا كە رۆژێك دوای هێرش كردنەسەر بنكە سەربازییە هاوبەشەكانی لەگەڵ هەسەدە ئەنجامدراو كوژرانی 19 چەكداری لێكەوتەوە، رایگەیاند:» ئەو هێرشە كاردانەوە هێزی سەربازیی وڵاتەكەمان بوو بەرامبەر ئەو پەلامارانەی چەكدارانی نزیك لەئێران لەدێرەزۆر كردیانەسەر هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیی جەنگ لەدژی رێكخراوی داعش و هەر كەسێك بیەوێت زیان بەهاووڵاتییانی وڵاتەكەمان بگەیەنێت بەتوندیی وەڵام دەدرێتەوە، بەڵام نامانەوێت پێكدادان لە نێوان هێزەكانی ئەمریكاو ئێران لەسوریا رووبدات». بەپێی راگەیەنراوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردووە؛ لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر لەسوریا بەدرۆن و تۆپ هێرش كراوەتەسەر دوو بنكەی هاوبەشی هێزەكانی هاوپەیمانی دژی داعش و هاوكات لەشاری رمێلان لەهەرێمی جزیرە-ی رۆژئاوای كوردستان بەفڕۆكەی بێفڕكەوان پەلاماری بنكەیەكی دیكەی هاوبەش دراوە كە بەهۆیانەوە هاووڵاتییەكی ئەمریكی كوژراوەو پێنج سەربازی ئەو وڵاتەش برینداربوون. هەسەدە ئاشكرایكرد ئەو چەكدارانەی هێرشەكانیان ئەنجامداوە لەلایەن رژێمی سوریاوە پشتیوانیان لێدەكرێت و جەختی لەوەش كردووەتەوە كارو چالاكییە هاوبەشەكانی هێزەكانیان لەگەڵ ئەمریكاو هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی جەنگ لەدژی رێكخراوی داعش بەردەوام دەبێت. پێت رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) رایگەیاندووە؛ سەرەڕای ئەو دوو هێرشە چەند هێرشێكی دیكە لەڕۆژهەڵات و باكوری سوریا كراوەتەسەر هێزەكانیان، بەڵام زیانی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە كەسەرجەم ئەو پێنج سەربازەی كە لەهێرشەكانی دێرەزۆر برینداربوون رەوانەی نەخۆشخانەی لەندستول لە ئەڵمانیا كراون. بایدن دوای ئەنجامدانی هێرشی تۆڵە لەلایەن وڵاتەكەیەوە لەنامەیەكدا بۆ كۆنگرێس ئاماژەی بەوەكردووە سوپای پاسدارانی ئێران جموجۆڵەكانی لەدژی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا زیادكردووە بۆیە ئامادەكاریی دەكەن بۆ كاردانەوەی بەرفراوانترو بەهێزتر دژی پاسداران و چەكدارانی سەر بەو هێزەی كۆماری ئیسلامی. ئەگەرچی ئێران رەتیكردەوە دەستی لەئەنجامدانی هێرشەكاندا هەبێت، بەڵام لێدوانی بەرپرسانی سوپاو دەربڕینی خۆشحاڵی لە رووداوەكانی رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا ئاماژەی پێچەوانەی ئەو رەتكردنەوەیەیە. كەیوان خوسەرەوی، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند؛ هێرشەكان بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لەسوریا پەیوەندییان بەكۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نەبووەو وتیشی:» هەر بنكەیەكی سەربازیی ئێران كە بەمەبەستی راوێژو لەسەر داوای دەسەڵاتی سوریا لە خاكی ئەو وڵاتەن بكرێنە ئامانج، كاردانەوەی خێرامان دەبێت و بەرپەرچی هێرشەكان دەدەینەوە». خوسەرەوی پێشیوابوو كە ئەمریكا بەمەبەستی دروستكردنی قەیران بانگەشەی ئەوە دەكات كەئێران دەستی لەو هێرشانەدا هەبووە. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە لەساڵی 2021 تا هێرشەكەی رۆژئاوای كوردستان چەكدارانی ئێران زیاتر لە 78 جار پەلاماری بنكەكانی ئەمریكایان لەسوریاو عێراق داوە. پەیامی ئەمریكا بۆ ئێران بەتۆماهۆك و فڕۆكەی جەنگی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رۆژی یەكشەممە (8/4/2023) یەكێك لەژێردەریاییەكانی وڵاتەكەی بەئامانجی بەرنگاربوونەوەی هێرشەكانی ئێران لەسوریا رەوانەی كەنداو كردووەو بۆ یەكەمجاریش بووە كە جوڵەی ئەو ژێردەریاییەی بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشكراكرد. بەوتەی تیم هاوكینز، وتەبێژی یەكەی پێنجەمی هێزە دەریاوانییەكانی سوپای ئەمریكا ژێردەریایی (یو ئێس ئێس فلۆریدا) رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كراوە كەهەڵگری 154 موشەكی جۆری (تۆماهۆك)ە و ئامانجەكانی بەوردی دەپێكێت و لەئەگەری روودانی مەترسیی بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا ئەو ژێردەریاییە كاردانەوەی دەبێت. بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی (ئەسۆشیەیتدپرێس) و رۆژنامەی (وۆڵستریت جۆرناڵ) ئەگەری هێرش و جموجۆڵی سەربازیی ئێران لەناوچەكە هەیەو ئەو هێرشانەش كاتی دەبێت بەڵام ئەمریكا دەیەوێت بەتوندترین شێوە وەڵامی هێرشەكان بۆ سەر بەرژەوەندییەكان و هێزەكانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بداتەوە. ئەمریكا لەساڵی 2003 بۆ رووخانی رژێمی بەعس لەعێراق سودی لەو ژێر دەریاییەو موشەكەكانی وەگرت و لەساڵی 2018 هەر هەمان ژێردەریایی دژی رژێمی بەعس لەسوریا جوڵەی پێكرا. ئەمریكا لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی دژی ئێران بەو ژێردەریاییەش نەوەستاوەتەوەو رۆژی هەینی رابردوو ئاشكرای كرد ژمارەی فڕۆكە جەنگییەكان و بۆمبەكانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەكات رۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرای كرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران و چەكدارانی لەعێراق و سوریا بۆمبی نوێ بەكاردەهێنرێت و فڕۆكەی جەنگیی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرێت. فەرماندەكانی سوپای ئەمریكاو بەرپرسانی ئەمنیی و سەربازیی رایانگەیاندوە ژمارەی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو سوپایە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێژەی 50% زیاد دەكرێن و بۆمبی تایبەت بەسەنگەرشكێن بەكاردەهێنرێت و بۆمبی 113 كیلۆیی لەفڕۆكە جەنگییەكانی جۆری (وارتاگ) لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبەسترێت كە بەئامانجی تێكشكاندانی سەنگەرو وێرانكاریی حەشارگەكان و بڕینی ئەو شوێنانەیە كە لەژێر زەویی بەمەبەستی سەربازیی دروستكراون. ژەنەڕاڵ ئەلێكسوس گرینكویچ، یەكێك لەفەرماندەكانی سوپای ئەمریكا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا لەگەڵ پشتڕاستكردنەوەی ئامادەكارییەكانی ئەمریكا وتوویەتی ئەو بۆمبانە بەئامانجی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سەربازیی لەفڕۆكە جەنگییەكانی وارتاگ لەرۆژهەلاتی ناوەڕاست بەكاردەهێنرێن و لەچوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەشدا فڕۆكەی جەنگیی زیاتر رەوانەی ناوچەكە دەكرێت. رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ بەپشتبەستن بەسەرچاوەكانی لەپنتاگۆن ئاماژەی بەوە كردووە كە ناكۆكییەكان و گرژییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران لەو ناوچەیە توندتر بووەتەوەو یەكێك لەئامانجەكانی ئەمریكا بۆ ئامادەكارییە سەربازییەكانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆماری ئیسلامی و هێرشكردنەسەر چەكدارانی ئەو وڵاتەیە لەعێراق و سوریا. ئەمریكا بەفارسی وەڵامی سوپای پاسداران دەداتەوە سوپای پاسدارانی ئێران و سوپای فەرمیی ئەو وڵاتە (ئەرتەش) بانگەشەی ئەوە دەكەن كەشتییەكی ئەمریكایان لەماوەی هەفتەی رابردوودا لەنزیك گەروی هورموز لەكەنداو ناچار بەدوركەوتەنەوە كردووەو هاوكات ئەرتەش ژێردەرییاییەكی ئەمریكای لەو ئاوانە ناچار كردوە بێتە سەر ئاستی دەریاو لەسنورە ئاوییەكانی ئێران لەكەنداو دووربكەوێتەوە. بەرپرسانی ئەمریكا لێدوانی سوپای پاسداران و ئەرتەشی ئێرانیان رەتكردووەتەوە و تەنانەت رایانگەیاندووە ژێردەریایی ئەمریكا نەچووەتە ئەو سنورە ئاواییانەی كەنداو. سوپای پاسدارانی ئێران لەڤیدیۆیەكدا بڵاویكردووەتەوە كە هێزەكانی ئەمریكایان ناچار كردووە بەزمانی فارسی قسە بكەن و لەئاوەكانی كەنداو دووربكەنەوە. لەتۆمارە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت یەكێك لەئەفسەرانی سوپای پاسداران لە رێگەی بێتەلەوە داوا لەكەشتییەكی ئەمریكا دەكات سنوری ئاویی ئێران پێشێل نەكەن و بەزمانی فارسی وەڵام بدەنەوەو ئەفسەرێكی ئەمریكی بەزمانی فارسی رایدەگەیەنێت كەكەشتییەكەی هاوپەیمانانەو لەئاوە نێودەوڵەتییەكانی كەنداودا سەرقاڵی ئەركی رۆژانەیەتی، دواتر ئەفسەرەكەی سوپا دەڵێت من نیگەران دەبم كەناوی (كەنداوی فارس) بەكارناهێنن. ئاژانسی هەواڵی (فارس) كەزمانحاڵی سوپای پاسدارانە بەبڵاوكردنەوەی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییە نووسیویەتی: هێزی كۆماری ئیسلامی وایكردووە ئەمریكییەكان لەكەنداو بەفارسی قسە بكەن. جەنگی دەستبەسەرداگرتنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكانی ئەمریكاو ئێران لەدوای كشانەوەی ئەمریكا لەرێككەوتنی ئەتۆمیی لەساڵی 2018 زیاترین تەقینەوەو سوتان و رووداوی دەستبەسەرداگرتنی كەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەكان لەكەنداوو گەرووی هۆرموز روویداوە كە لەنوێترین رووداودا رۆژی پێنجشەممە هەفتەی رابردوو سوپای ئێران دەستی بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری ئەمریكا لەدەریای عومماندا گرتووە. كەشتییەکە بەئاڵای دورگەكانی مارشاڵ و بەناوی كۆمپانیایەكی توركیا بڕیاربووە نەوتەكەی بۆ ویلایەتی تەكساس لەئەمریكا بگوازێتەوە كەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستبەسەرداگرتنی ئەو كەشتییە لەلایەن ئێرانەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە كەئەو هەنگاوە لەدژی دەستبەسەرداگرتنی كەشتی (سوئیز راجان)ی هەڵگری نەوتی ئێران بووە بۆ چین. رۆیتەرز روونیكردووەتەوە هەنگاوەكەی ئێران وەك تۆڵەیەك بەرامبەر ئەمریكا بووە كە لەچوارچێوەی سزا نێودەوڵەتییەكاندا دەستیگرتووە بەسەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی ئێران بۆ چین. لەساڵی 2019 تائێستا زیاتر لەپێنج كەشتی نەوتهەڵگر لەڵایەن ئێرانەوە دەستی بەسەرداگیراوە بەهۆی ئەو مین و تەقینەوانەی كەسوپای پاسداران لەگەروی هورمز چاندوونی لانیكەم سێ كەشتی بازرگانیی زیانیان پێگەیشتوە كە یەكێك لەو كەشتیانە خاوەنەكەی بازرگانێكی ئیسرائیل بوو. نزیكەی نیوەی نەوت و غازی جیهان كەدەكاتە 40%ی وزەو سوتەمەنیی جیهان بەكەنداوو گەروی هۆرموزدا تێدەپەڕێت و 90% نەوت و غازی كەنداو لەو رێگەیەوە بۆ وڵاتانی دەرەوە دەگوازرێتەوە، بۆیە لەگەڵ سەرهەڵدانی هەر كێشەیەك لەكەنداوو ئەو گەرووە ستراتیژییە، ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگێكی گەورە جیهانی و زیانبەخش زیندو دەبێتەوە. جەنگی دەریایی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لەكەنداو كە راستەوخۆ لەنێوان ئێران و عێراق روویداو ئەمەریكا رۆڵی هەبوو تێیدا، بە دوەم گەورەترین جەنگی دەریایی دوای كۆتایی دووەم جەنگی جیهانی ئەژمار دەكرێت و بە(جەنگی نەوتهەڵگرەكان) ناودەبرێت و لەساڵی (1985) تا (1988) بەردەوام بوو، ئەو جەنگە بووە هۆی ملیارەها زیان و تێكشكانی زیاتر لە (500) كەشتی و نەوتهەڵگری گەورەی وڵاتانی جیهان كەزۆربەیان ئێرانی و عێراقی بوون. كەنداو هێڵێ پەیوەندیی و گرێدانەوەی نێوان سێ كیشوەری ئەوروپاو ئەفەریقا و باشورو باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا-یەو گرنگترین سیستمی گواستنەوەی نێوان زەریای ئەتڵەسی و دەریای سپی و دەریای سور تا زەریای هیند-ە بۆیە لەڕووی بازرگانیی و گواستنەوەوە جێی بایەخی زۆربەی وڵاتان و بەتایبەت زلهێزە ئابوریی و سەربازییەكانی جیهانە، بەگشتی ئەم كەنداوە لە رووی جوگرافیای سیاسیی، ستراتیژیی، وزە، مێژوو و شارستانییەتەوە بە رووبەڕێكی گرنگ و هەستیاری جیهان ئەژماردەكرێت. زۆربەی ئەو دوورگە ستراتیژییانەی كەنداو وەك (قشم، خارگ، كیش، ئەبوموسا، لاوان ، لارك و ...) كەنزیكەی (30) دوورگەن دەكەوێتە جوگرافیای ئێرانەوەو بەو پێیە زۆربەی دوورگە گرنگەكانی كەنداویش بەدەست ئێرانەوەیە.
هاوڵاتی بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، رەزامەندیی لەسەر کردنەوەی هەژماری بانکیی تایبەت بە دانانی پارەی نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان لە هەژمارێکی تایبەتی بانکی دەربڕی بەپێی نووسراوێکی فەرمیی فەرمانگەی وەبەرهێنان و حەواڵە دەرەکییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق کە لەلایەن یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتییەوە لە رۆژی 27-4-2023، بۆ کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە "سۆمۆ"کراوە، تێیدا بۆچوونی بانکەکەی لەبارەی رێککەوتننامەی نەوتیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان کردووە. بانکی ناوەندیی لە نوسراوەکەدا دەڵێت، لارییان نییە لە دانانی داھاتی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە (سیتی بانک) بەڵام پێویستە یەکێک لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە وردبینیکردن، وردبینی فرۆشتن و داھاتی نەوتی ھەرێم بکات. راشیگەیاندووە، بانکی ناوەندی لایەنی سومەند نییە لە فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی کوردستان، بەڵکو لایەنی سودمەند حکومەتی ھەرێمی کوردستانە و، بەرپرسیاریشە لەوەی بە چ رێگەیەک داھاتی نەوت لەو ھەژمارە وەردەگرێتەوە. سیتی بانک بانکێکی ئەمریکییە، لە ساڵی 1812 دامەزراوە و بنکەی سەرەکیی لە شاری نیویۆرکە. بانکەکە دوو هەزار و 649 لقی لە 19 وڵات هەیە، 723یان لەنێو ئەمریکادان، زۆرترین لقەکانی لە مەکسیکە کە ژمارەیان هەزار و 494 لق دەبێت، زیاتر لە 220 هەزار کارمەندی هەیە.
هاوڵاتی ئەنجومەنی سەلامەتی و تەندروستیی کرێکاران (ئیسیگ) ڕایگەیاند، لە ٤ مانگدا ٥۸٥ کرێکار و لە ماوەی ۲۱ ساڵی ڕابردووی دەسەڵاتی ئەردۆغان و ئاکەپەدا بە گشتی ۳۱ هەزار و ۱۳۱ کرێکار گیانیان لەدەستداوە. ئەنجومەنی سەلامەتی و تەندروستیی کرێکارانی تورکیا (ئیسیگ) رایگەیاند، بەلانیکەمەوە له چوار مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا ٥٨٥ کرێکار گیانیان له دەستداوە و لە ماوەی دەسەڵاتی ئاکەپەشدا بە گشتی ٣١ هەزار و ١٣١ کرێکار بەهۆی دۆخی قورس و ناتەندروستبوونی شوێن و ئامێرەکانی کارەوە گیانیان لە دەستداوە . ئیسیگ ئاماری گیان لە دەستدانی کرێکارانی لە کاتی کارکردن لە تورکیادا بڵاوکردەوە. ئامارەکان لە میدیاکانی تورکیا و کەسوکاری قوربانییەکان وەرگیراوە و بەپێی ئامارەکە لە مانگی کانوونی دووەم دا ١٢٠ کرێکار، لە مانگی شوبات دا ٢١٣ کرێکار، لە مانگی ئازاردا ١٣٠ کرێکار و لە مانگی نیسان دا ١٢٢ کرێکار و بە گشتی لەو چوار مانگەدا ٥٨٥ کرێکار گیانیان لەدەستداوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئیسیگ، لە ماوەی ٢١ ساڵی ڕابردووی دەسەڵاتی ئاکەپەدا بە لانیکەمەوە ٣١ هەزار و ١٣١ کرێکار لە کاتی کارکردن و بەهۆی دۆخی خراپی کارەوە گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی رەزامەندییان لەسەر گەڕاندنەوەی سووریا بۆ کۆمکارەکە دەربڕی. لەدوای 12 ساڵ لە هەڵپەساردنی ئەندامێتیی سووریا ئەمڕؤ یەکشەممە، 7ـی ئایاری 2023، ئەو وڵاتە گەڕایەوە بۆ نێو کۆمکاری عەرەبی. ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوەکردوە، "لە کۆبونەوەیەکدا وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی ڕێککەوتن لەسەر گەڕانەوەی سوریا بۆ شوێنی خۆی لە کۆمکاری عەرەبی". ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو دیپلۆماسیەتی دیالۆگ و هەوڵەکانی یەکگرتنەوەی عەرەبی کە عێراقیش پەسەندیکرد، هەوڵێکی ڕاستەقینەی هەبو بۆ گەڕاندنەوەی سوریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی". ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی کۆبونەوەیەکی بەپەلەیان لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە لە قاهیرە ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی مەلەفی سوریا، لەکاتێکدا کەمتر لە دو هەفتە ماوە بۆ بەڕێوەچونی کۆبونەوەی لوتکەی عەرەبی لە شاری جددەی پایتەختی سعودیە، کە لە 19ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت و ئەندامبونی سوریا لەو کۆمکارە ڕاگەیەندرا . کۆمکاری عەرەبی لە کۆبونەوەیەکی بەپەلەدا کە لە مانگی تشرینی دوەمی 2011 لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە داوای کردبو، ئەندامێتی دیمەشقی لە کۆمارەکە هەڵپەساردبو، بە رەزامەندی 18 وڵات، لە کاتێکدا سێ وڵات، سوریا، لوبنان و یەمەن ناڕەزایەتیان دەربڕی و عێراقیش لەوکاتەدا خۆی لە بڕیاردان بەدورگرت.
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت توانیویانە خۆیان لە گەمارۆ و سزا نێودەوڵەتییەکان دەرباز بکەن و ئاستی هەناردەی وڵاتەکە بەرز بکەنەوە. ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە پێشانگای "تواناکانی هەناردەی ئێران" (Iran expo 2023) رایگەیاند؛ گەشە و بەرهەمهێنان نابەستنەوە بە ئەنجامی دانوستانە ئەتۆمییەکان و توانیویانە سەرەڕای گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان، هەناردەی وڵاتەکە بۆ بەرزترین ئاستی 40 ساڵی رابردو بەرز بوەتەوە. بە وتەی رەئیسی: هەناردەی کاڵای ئێران گەیشتوەتە زیاتر لە 50 ملیارد دۆلار لە ساڵێکدا کە ئەوەش بە ژمارەیەکی پێوانەیی لە مێژوی 40 ساڵی رابردوی وڵاتەکە ئەژمار دەکرێت. رەئیسی بە ئاماژەی بۆ لێدوانێکی وتەبێژی کۆشکی سپی کە رایگەیاندبو ئاستی باڵای فشارەکان دژی کۆماری ئیسلامی شکستی هێناوە، وتی: پێشانگای تواناکانی هەناردەی ئێران دیمەنێکە لە خۆدەربازکردن و شکستی گەمارۆ و سزاکان دژی ئێران. لێدوانەکانی ئیبراهیم رەئیسی لە کاتێکدایە بە پێی ئامارەکان لە کاتی دەستبەکاربونی کابینەی حکومەتەکەی، دراوی تمەن زیاتر لە 75%ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لە دەست داوە و هێڵێ هەژاریی لە 11 ملیۆن تمەن بۆ 21 ملیۆن تمەن بەرزبوەتەوە و هەڵاوسانی ئابوریی گەیشتوەتە زیاتر لە 50%.
کڕینی زێڕ لە ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و رێکخراوێکی جیهانی ئاشکرای دەکات لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زۆرترین زێر لەو وڵاتە فرۆشراوە. ئەنجومەنی جیهانی زێڕ بڵاوی کردوەتەوە؛ دانیشتوانی ئێران لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بڕی 12 هەزار 900 کیلۆ گرام لیرەی زێڕ و شمشی زێڕیان کرێوە و ئەوەش زیاترین رێژەیە لە ساڵی 2018 تا ئەمساڵ کە بۆ کڕینی زێڕ لە ئێران تۆمار کراوە. ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوە کردوە؛ کڕینی زێر لەو سێ مانگەدا بە رێژەی 38% لە ناوخۆی ئێران و لە لایەن هاوڵاتییانیەوە زیادی کردوە. دابەزینی بەهای تمەن لە ئاستی جیهان و ترسی دانیشتوانی ئێران بۆ لەدەستدانی داراییەکانیان بە سەرەکیترین هۆکاری کڕینی زێر لەو وڵاتە لەقەڵەم دەدرێت. لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە بەهای دراوی تمەن دابەزینی زۆری تۆمار کرد و رۆژی یەكشەممە (26/2/2023) بۆ یەكەمجار لە مێژودا بەهای یەك دۆلار گەیشتە 60 هەزار و 50 تمەن و تا سنوری 63 هەزار تمەنیش بەرز بوەوە و ئەوەش بە ژمارەیەکی پێوانەیی دۆلار لە مێژوی وڵاتەکە لەقەڵەم دەدرێت.
سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند، سەردەمی جەنگ کۆتایی پێهاتووە و سەردەمی گۆڕانکارییە و داوای لە هاوڵاتیانی تورکیا کرد، بۆ گۆڕانکاری دەنگ بدەن. سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە حەوت ساڵە لە زینداندایە و چەند رۆژ لەمەوبەر بە فەرمی پشتگیری خۆی بۆ کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی ئۆپۆزسین بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا ئاشکرا کرد، سێ تویتی بڵاوکردەوە. دەمیرتاش لە توێتێکیدا دەڵێت، " ئەگەر دیموکراسی، دادپەروەری، ئارامی، ئازادی و ئاشتی هەبێت، تورکیا گەورە و بەهێزە. ئەگەر تورک، کورد، عەلەوی و سونی دەست لەناو دەست بنێن، لە جۆلەمێرگ تاوەکو ئەدرنە لە ناخی دڵەوە باوەش بەیەکدیدا بکەن، تورکیا گەورە و بەهێزە. کاتی جەنگ نییە، کاتی برایەتییە. دەنگ بە گۆڕانکاری بدە، ئیدی کاتی گۆڕانکاری هاتووە." سەلاحەدین دەمیرتاش لە تویتی دووەمدا نووسیویەتی، " خوشک و برایانی ئاکەپە، مەهەپە و پارتەکانی دیکە، پێکەوە بە گۆڕانکاری قازانج دەکەین، زیاتر یەکدەگرین. کاتی ترس نییە، کاتی ئەوەیە متمانەمان بە یەکدی بێت. کاتی ئەوەیە تورکیایەکی گەورە و بەهێز بە دیموکراسی بنیات بنێین." دەمیرتاش لە تویتی سێیەمیشدا بانگەوازی لە ٨٥ ملیۆن هاوڵاتی تورکیا دەکات و دەڵێت، " پێویستە پێکەوە کار بکەین، دابەشکاریەکی دادپەروەرانی هەبێت، ئەو کاتە بە شێوەیەکی ئازادانە پێکەوە دەژین. کاتی ڕق و تووڕەیی نییە، بەڵکو کاتی لەباوەشگرتن و خۆشەویستییە. کاتی ئەوەیە تورکیایەکی بەهێز و گەورە بە دادپەروەری و یەکسانی بنیات بنێین."
بەرپرسێکی ئێران ئاشکرای دەکات عێراق بەشێوەیەکی فەرمی ناتوانێت قەرزەکانی رادەستی ئێران بکاتەوە و دەڵێت هاوردەکردنی کاڵاش لەو وڵاتەوە کەمی کردوە. جەهانبەخش سەنجابی، سەرۆکی گشتی ژوری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق رایگەیاند؛ تاران ناتوانێت بەشێوەی فەرمی قەرزەکانی لە عێراق وەرگرێتەوە، چونکە بانکی ناوەندیی وڵاتەکە رێگەپێدراو نییە دراوی دۆلار بۆ ئێران (حەواڵە) بکات. ئاماژەی بەوە کردوە؛ بەهۆی ئەوەی لە جیاتی بانکی ناوەندیی عێراق گواستنەوەی پارە لە عێراقەوە بە رێگەی نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو ئەنجام دەدرێت ئاستی هاوردەی کاڵای ئێرانی لەو وڵاتە کەمی کردوە. بە وتەی سەنجابی: بانکی ناوەندیی عێراق مۆڵەتی پێنەدراوە پارەکانی ئێران بە دۆلار رەوانە بکات و هەر ئەوەش ئەگەری دانەوەی قەرزەکان و زۆرکردنی ئالوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەو دوو وڵاتە کەم دەکاتەوە. پێشتر محەمەدکازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە بەغداد وتبوی: عێراق 11 ملیارد دۆلاری پارەی غاز و کارەبای ئێران قەرزارە.
هاوڵاتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداری لە کەمبوونەوەی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات دەدات و دەڵێت، "پێویستە دەستوەردانێکی بەپەلەی نێودەوڵەتی هەبێت و پشکی تەواوی خۆمان لە ئاو وەربگرین". محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ شەممە لە وتارێکدا لە کۆنرانسی نێودەوڵەتی ئاو لە شاری بەغدا، رایگەیاند، پێویستە هەڵوەستە بکرێت لەسەر کرۆکی کێشەی ئاو لە وڵاتی سەرچاوە و دیاریکردنی هۆکارەکانی و وتیشی، "لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جوگرافی پێکەوە گرێدانی زۆرمان لەڕوی ئایینی و ئاکاریی و لەسەروی هەمویانەوە ئێمە مرۆڤین و مرۆڤایەتی هەمومان پێکەوە دەبەستێت و دەبێت دیالۆگی بەرهەمدار و بونیادنەرانە ئەنجامبدرێت". جەختیلەوەشکردەوە، "ئاو بووەتە دۆسیەیەکی هەستیار و گرنگی هەموو وڵاتانی جیهان. قەیرانی ئاو لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا دەستیپێکرد، بەڵام بەهۆی شەڕەکانی رژێمی پێشووەوە لای هاووڵاتییان نەزانرا". سەرۆکوەزیرانی عێراق کە خۆی ئەندازیاری کشتوکاڵە لەبارەی پلانی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو کێشەیە قسەی کرد و گوتی، "حکومەت دۆسیەی ئاوی لە سەرووی کارەکانی داناوە؛ پێویستە لەگەڵ وڵاتانی دیکە کە سەرچاوەکانی ئاومان لەوێن لەسەر ئەو کێشانە بووەستین". پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەوا، سودانی وتی، "گۆرانکاریەکانی کەشوهەوا هۆکاری سەرەکین لەو داتەپینەی کە لە دۆسیەی ئاودا هەیە، حکومەتی ئێستا لەئەستۆی خۆی گرتوە کە پلانێکی گشتگیر و فراوان دابڕێژێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم لێکەوتە ژینگەی خراپانەی کە دروستبوە بۆیە ستراتیژیەتێکمان بونیادناوە لەسەر بنەمای ئەوەی کە عێراق چۆن بیر دەکاتەوە بۆ دیدگای ژینگەیی بۆ 2030". لە پەیامێکیشدا بۆ وڵاتان وتی، "پێویستمان بە هەوڵی هەمو دۆستان هەیە لە وڵاتان و رێکخراوەکان بۆ هاوکاریکردنی عێراق لەم چرکەساتە هەستیار و گرنگەدا، هەروەها پێویستە عێراق پشکی خۆی لە ئاو وەربگرێت". ئەمڕۆ شەممە بە چاودێریی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سێیەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی ئاو لە بەغدا دەستی بە کارەکانی کرد و دوو رۆژ دەخایێنێت، تێیدا چەندین توێژینەوەی زانستی لەبارەی دۆخی ئاو، کەمئاوی، کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا پێشکێش دەکرێن.
هاوڵاتی فەرماندەی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا ئاماری چالاکییەکانی مانگی ڕابردوی لە سوریا وعێراق نڵاوکردەوە پشتگیری خۆی بۆ هێزەکانی هەسەدە لە سوریا دوپاتکردەوە. فەرماندەیی هێزەکانى ناوەندنى ئەمەریکا بڵاویکردوەتەوە، لە مانگى رابردودا هێزەکانیان 35 ئۆپەراسیۆنیان لە دژى داعش لە عێراق و سوریا ئەنجامداوە و توانیویانە 13 ئەندامى ئەو رێکخراوە دەستگیر بکەن و 28ى دیکەیشیان بکوژن. وتیشی ،" بەردەوام دەبن لە کارى راوێژکاریی و بەهێزکردنى عێراق و لەناویشیاندا هێزەکانى پێشمەرگە . سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەسەدە ڕایگەیاند،" کە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە روبەڕوبونەوەى رێکخراوى داعش و بۆ ئەوە مەبەستەش لە سوریا پشتیوانى هێزەکانى سوریاى دیموکرات-هەسەدە دەکەن."
هاوڵاتی لە دێرسم، هاتای و ئەستەنبوڵ ٩ رۆژنامەنووس و چالاکوان کە زۆربەیان کوردن لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران. لە کاتێکدا کە ٨ رۆژ ماوە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا ئەنجام بدرێت، پۆلیسی تورکیا دەستی بە ئۆپراسیۆنێکی نوێ کردووە لە بەرامبەر رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی سەر بە ئۆپۆزسیۆن. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی دێرسم، هاتای و ئەستەنبوڵ پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی رۆژنامەنووس، چالاکوان و دەزگا میدیاییەکان. بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەنی یەنی دیموکراسی سەر بە ئۆپۆزسیۆن، لەو ٣ شارە ٩ کەس دەستگیرکراون. بەگوێرەی رۆژنامەکە دەستگیرکراوەکانی هاتای و دێرسمیش بۆ ئەستەنبوڵ دەگوازرێنەوە. هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن لە تورکیا، دەسەڵات دەستی بە دەستگیکردن و سزادانی چالاکوانان و رۆژنامەنووسان کردووە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٥٠ رۆژنامەنووس و چالاکوان دەستگیرکراون کە زۆربەی زۆریان کوردن و لایەنگری پارتی چەپی سەوزن کە هەدەپە لە رێگەی ئەو پارتەوە بەشداری لە هەڵبژاردن دەکات.
بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی دەڵێت دەستکراوەکردنی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران زیانی بۆ ئەمریکا لێدەکەوێتەوە. عەلی شەمخانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڵامی جەیک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا کە رایگەیاندبو لە ئەگەری دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمیی ئیسرائیل ئازادە لە هێرشکردنە سەر ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە. شەمخانی لە پەیامەکەی لە تویتەر کە بە چوار زمانی (فارسی، عیبری، ئینگلیزی، عەرەبی) بڵاوی کردوەتەوە، نوسیویەتی: لێدوانی ئەو بەرپرسەی ئەمریکا دانپێدانانە کە هەر جۆرە هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر ئێران لە ئەستۆی ئەمریکا بوە و دەبێت، پێویستە ئەمریکا چاوەڕوانی دەرەنجامەکانی بێت. پێشتر یوئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردا لە دیدارێکیدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی یۆنان رایگەیاندبو؛ ئێران لە ئێستادا کەرەستەی پێویستی بۆ دروستکردنی پێنج بۆمبی ئەتۆمیی هەیە و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ئەو مەبەستە بەرز کردوەتەوە. جەیک سۆلیڤان دوای ئەو لێدوانەی گاڵانت لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەت لە رۆژهەڵاتی نزیک رایگەیاند؛ بە رونی بە ئێران راگەیەنراوە کە ئەو وڵاتە رێگەی پێنادرێت ببێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمیی و لەو چوارچێوەیەشدا ئیسرائیل دەستکراوەیەوە بەشێوەی سەربەخۆ کاردانەوەی لە دژی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی لە لایەن ئێرانەوە هەبێت. لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) لە راپۆرتێکی شیکاریدا بڵاوی کردوەتەوە؛ ئەگەرچی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە قۆناغێکی مەترسیداردایە بەڵام سەرقاڵبونی ئەمریکا بە جەنگی روسیا دژی ئۆکرانیا و ململانێی لەگەڵ وڵاتی چین وای کردوە کۆشکی سپی سەرنجی زۆر لەسەر تاران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەمێنێت.
ئێران لە سێدارەدانی هاوڵاتییەکی عەرەب-ی وڵاتەکەی راگەیاند کە هەڵگری رەگەزنامەی سوید بوە و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداریی دەدەن لە زیادبونی سێدارە. ئەمڕۆ شەممە میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە؛ حەبیب فەرەجوڵڵا چەعب ناسراو بە (حەبیب ئەسیود)، سەرکردەی بزوتنەوە هەستانەوە بۆ ئازادیی ئەهواز کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتی سوید بوە لەسێدارە دراوە. دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندوە؛ ئەو کەسە بە تۆمەتی پلاندارێژەری "هێرشی تیرۆریستی" نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکە لە ساڵی 2018 کە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە و هاوکات دامەزراندنی رێکخراوی نایاسایی کە دەستی لە کوژران و بریندارکردنی نزیکەی 450 هاوڵاتیی ئێران هەبوە لەسێدارە دراوە. لە سێدارەدانی حەبیب ئەسیود لە کاتێکدایە وڵاتی ئەڵمانیا و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و بەریتانیا و ئەمریکا داوایان کردبو سزای سێدارەی راگیرێت و هەڵوەشێنرێتەوە. هاوکات رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران ئاماژەیان بەوە کردوە؛ لە ماوەی 10 رۆژی رابردودا لانیکەم 43 کەس لەسێدارەدراون و ئەوەش بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی چاوترسێنکردنی نەیاران و سەرکوتی خەڵکی وڵاتەکەیە.
هاوڵاتی نهتهوه یهكگرتووهكان بڵاویكردهوه، نزیكهی 17 ههزار تۆن هاوكاری پێكهاتوو له خۆراك له سوودان دزراوەو کۆمیسیۆنی پەنابەرانیش دەڵێت وەڵامدانەوەی مرۆیی لە سوودان پێویستی بە ٤٤٥ ملیۆن دۆلار هەیە. مارتن گرێفیس نوێنهری سكرتێری گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ كاروباری مرۆیی و رێككخهری هاوكاری و فریاگوزاری، 6 بارههڵگری تایبهت به پڕۆگرامی خۆراكی جیهانی له ههرێمی دارفۆر له رۆژئاوای سوودان دزراوه. لهمبارهیهوه فهرحان حهق جێگری گوتهبێژی نهتهوه یهكگرتووهكان رایگهیاند، تا ئێستا 17 ههزار تۆن هاوكارییهكانی هاتوو بۆ هاووڵاتییانی سوودان دزراوه. هەروەها کۆمیسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، بە هەماهەنگیی لەگەڵ ١٣٤ هاوبەش لەنێویاندا ئاژانسەکانی دیکەی سەربە نەیەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە ناحکوومیییە خۆجێی و نێودەوڵەتییەکان هەروەها گرووپەکانی کۆمەڵی مەدەنی، پلانێکیان بۆ وەەڵامدانەوەی مرۆیی لە سوودان داناوە. لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە وەڵامدانەوەی مرۆیی بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی جەنگەوە لە سوودان هەڵاتوون پێویستی بە بڕی ٤٤٥ ملیۆن دۆلار پشتیوانی دارایی هەیە. وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتوووە کە پلانەکە پشتیوانی خێرا بۆ ئاوارەکان لە هەریەک لە وڵاتانی چاد، باشووری سوودان، میسر، ئەسیۆبیا و کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست تاوەکو تشرینی یەکەمی داهاتوو، لەخۆدەگرێت. له 15ـی مانگی رابردوو، رووبهڕووبوونهوهی سهربازی لهنێوان سووپای سوودان به سهرۆكایهتی عهبدولفهتاح بورهان و هێزی پشتیوانی خێرا به سهركردایهتی محهممهد حهمدان دهقلۆ دهستیپێكرد، وڵاتان تهواوی نێرده دیپلۆماسییهكان و هاووڵاتیانیان لهو وڵاته كشانهدهوه. پێشتریش نهتهوه یهكگرتووهكان رایگهیاندبوو، سێ بهشی سوودانییهكان كه ژمارهی دانیشتوانی ئهو وڵاته 45 ملیۆن كهسه، پشت بههاوكارییه مرۆییهكان دهبهستن.