هاوڵاتی لە حکومەتی نوێی عێراق چوار وەزارەت بۆ کورد دیاری کراون و هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد، رۆژی شەممە 22-10-2022 دەنگ بە کابینەی نوێ بدات. لە کابینەی نوێی حکومەتی ئێراقدا چوار وەزارەت وەک پشکی کورد دیاریکراون؛ ئەوانیش وەزارەتەکانی دەرەوە، ئاوەدانکردنەوە و ژینگە لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزارەتی دادن بەڵام ناوی وەزیرەکان تاوەکو ئێستا پێشکێش نەکراون. هەروەها محەممەد شیاع سوودانی داوا لە لایەنەکان دەکات بۆ هەر وەزارەتێک سێ ناو پێشنیاز بکەن. لە کابینەی نوێی حکومەتدا بۆ شیعەکان 12 وەزارەت دیاریکراون و بۆ سوننەش شەش وەزارەت، لەنێو شیعەکاندا شەش وەزارەت بەر هاوپەیمانیی فەتح دەکەوێت و چوار وەزارەتیش بۆ دەوڵەتی یاسا و دوو وەزارەتیش بۆ ئەو پەرلەمانتارە سەربەخۆیانەیە کە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگین. دابەشکردنی ئەم پشکانەش لە حکومەتی نوێی عێراق وابەستەیە بە قەبارەی لایەنە سیاسییەکان ژمارەی کورسییەکانیان لە پەرلەمانی عێراق.
هاوڵاتی ناوەندێکی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکات لانیکەم 32 مێردمنداڵ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێران کوژراون و نەتەوەیەکگرتوەکانیش ئیدانەی کوشتنی 23 مێردمنداڵ لەو وڵاتە دەکات. دەستەی پارێزگاری لە مافەکانی مێردمنداڵان لە نەتەوە یەکگرتوەکان (سی ئاڕ سی) ئیدانەی کوشتنی ٢٣مێردمنداڵ لە خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکات، کە لەنێویاندا منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵان هەیە . (سی ئاڕ سی) ئاماژەی بە خراپی مامەڵەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرامبەر بە خۆپیشاندەران کرد و رایگەیاندوە ئەوەی هێزە ئەمنییەکان دەیکەن پێشێلکردنی تەواوەتی مافەکانی منداڵانە و داواش لە بەرپرسانی باڵای تاران دەکات بەپەلە دەست لە کوشتنی منداڵ هەڵبگرن. نەتەوەیەکگرتوەکان ئاماژەی بەوە کردوە بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست ئەوان کەوتوە سەرجەم ئەو 23 مێردمنداڵە لە خۆپیشاندانەکانی ئێران کوژراون و زۆرینەشیان بە دەستڕێژی گولـلە کراونەتە ئامانج و هەندێکی دیکەیان بەهۆی لێدانی زۆرەوە گیانیان لەدەستداوە. لە لایەکی دیکەوە ناوەندی هەرانا بۆ مافەکانی مرۆڤ جەختی لەوە کردوەتەوە کە 32 منداڵ و مێردمنداڵ لە خۆپیشاندانەکانی یەک مانگی رابردوی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون.
هاوڵاتی پێگەیەکی ئابوریی ئێران ئاشکرای دەکات زیاتر لە 40 ملیۆن لە دانیشتوانی وڵاتەکە لە ژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین و داهاتی زۆرینەی خێزانەکانیش ناگاتە 300 دۆلار. پێگەی (ئیقتیساد 24) لە ئێران بڵاوی کردەوە؛ هەر خێزانێکی دانیشتوی وڵاتەکە بۆ ژیانێکی ئاسایی پێویستی بە 18 ملیۆن و 290 هەزار تمەنە کە لە ئێستادا دەکاتە نزیکەی 520 دۆلار و ئەگەر لەو داهاتە کەمتری هەبێت ئەوا ئەو خێزانانە لە ژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین. پێگەکە رونی کردوەتەوە بە پێی ئەو بەراورد و لێکۆڵینەوە ئابورییانەی لە دۆخی ئێستا ئێران کراوە لە کۆی نزیکەی 85 ملیۆن کەس لە دانیشتوانی وڵاتەکە 77 ملیۆن کەس هاوکاریی ئابوریی وەردەگرن کە بە (یارانە) ناودەهێنرێت. هەروەها دەرکەوتوە داهاتی زیاتر لە 44 ملیۆن کەس لە چوارچێوەی خێزانەکانی ناو ئێران‌دا لە ژێر هێڵی هەژارییەوە و دەژین. پسپۆڕانی ئابوریی ئێران ئاماژەیان بەوە کردوە ئابوریی ئێستا هاوشێوەی ئەوە وایە کە نەخۆشێک تەنها 10%ی دڵی کار دەکات . بە پێی نوێترین راپۆرتی نێودەوڵەتیی زیاتر لە 60 ملیۆن دانیشتوی ئێران بەهۆی دۆخی خراپی ئابورییە بە هەژار ئەژمار دەکرێن.
هاوڵاتی دیپلۆماتێکی باڵای ئەمریکا رایگەیاند؛ واشنتۆن پشتیوانیی لە گۆڕینی رژێمی ئێران ناکات و وتەبێژی کۆشکی سپی ئاشکرای دەکات رێککەوتنی ئەتۆمیی کارا ناکرێتەوە. رۆبێرت مالی، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران رایگەیاند؛ واشنتۆن هیچ پشتیوانییەک بۆ گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران ناکات بەڵام چیتر هەوڵی رێککەوتن نادات لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە. مالی وتویەتی؛ ئەمریکا سورە لەسەر ئەوەی لە رێگەی دیپلۆماسییەوە رێگریی لە ئێران بکات کە دەستی بە چەکی ئەتۆمیی نەگات بەڵام کاری سەرەکیی ئێستای واشنتۆن کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی نییە، تەنها پشتیوانیی لە مافی هاوڵاتییانی ئێران دەکات دەکەین هاوشێوەی هەمو جیهان. لە لایەکی دیکەوە کارین ژان پیەر، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ لە ئێستادا واشنتۆن سەرنجی لەسەر هاوکاری و پشتگیریی خەڵکی ناڕەزایییە لە دژی دەسەڵاتی ئێران. لێدوانەکەی ژان پیەر لە کاتێکدایە ئەمریکا و ولاتانی بەشداربوی رێککەوتنی ئەتۆمیی نزیکەی یەک ساڵە لە چوارچێوەی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ڤیەننا سەرقاڵی کاراکردنی ئەو رێککەوتنەن کە ساڵی 2015 دوای 20 مانگ دانوستانی نێودەوڵەتیی هاتە ئاراوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا ساڵی 2018 کشانەوەی لە رێککەوتنەکە راگەیاند و ژمارەیەک سزای دژی ئێران سەپاند.
هاوڵاتی بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران،چوار زیندانیی دیکەی زیندانی ئێڤین کە بەهۆی جێگیر نەبوونی باری تەندروستییەوە بۆ نەخۆشخانە گواسترابوونەوە، گیانیان لەدەست دا. لەوبارەیەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی دەزگای دادی ئێران بڵاوی کردەوە: پاش گیان لەدەست دانی 4 زیندانیی دیکە بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە کۆی ئەو زیندانییانەی بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی زیندانی ئێڤین گیانیان لەدەست گەیشتە 8 کەس. هەر بەپێی ڕاپۆرتەکان هەر هەموو ئەو 8 کەسەی کە تا ئێستا گیانیان لەدەست داوە بە تاوانی، تاوانەکانی پێوەندییدار بە دزیەوە دەستگیر کرابوون.
هاوڵاتی دوای دیارنەمانیی بڕی ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار لەدەستەی گشتی باجی عێراق، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داوادەکات ئەو پارە دزراوانە بگەڕێننەوە بۆ خاوەنی راستەقینەی خۆیان، هەروەها چەند پێشنیازێکیش دەداتە لایەنەکان کە چۆن ئەو پارەیە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان بەکاربهێنن. جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتێکدا لەبارەی "دزین"ـی 3.7 تریلیۆن دیناری عێراقی، کە دەکاتە نزیکەی 2.5 ملیار دۆلار تویتێکی کرد و تێیدا نووسیویەتی: "عێراق دەتوانێت چی بە پارە دزراوەکانی بکات کە چەندین ملیار دۆلارە؟ بۆ قوتابخانە، نەخۆشخانە، وزە، ئاو و رێگە و هی دیکەش." پلاسخارت هەروەها داواکارییەک لە بەرپرسانی عێراق دەکات و دەڵێت: "ئەو پارانە بگەڕێننەوە بۆ خاوەنی راستەقینەی خۆیان." جێگای ئاماژەیە رۆژی 15ى تشرینى یەکەمى 2022، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: "ئەو کاتەى وەزیرى دارایی بووە بەوەکالەت، لێکۆڵینەوەى لە دزرانى 3.7 ترلیۆن دینارى عێراقى (2.5 ملیار دۆلارى) پارەى باج کردووە لە بانکى رافیدەین و ئەنجامەکەى رادەستى لایەنە پەیوەندارەکان و لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق کردووە."
بەهۆی بڕینی ئینتەرنێت لە ئێران زیانی بە زۆربەی کار و بازاڕە ئۆنلاینەکان دەگات و هەزار کاریش رادەگیرێن. پێگەی (ئیقتیساد 24) لە ئێران بڵاوی کردوەتەوە بڕینی ئینەترنێت و فیلتەرکردنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە هۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لە وڵاتەکە لانیکەم 350 هەزار کار و پیشەی نەهێشتوە و پێدەچێت شەوپۆلێکی بێکاریی رو لە وڵاتەکە بکات. پسپۆڕانی ئابوریی ئێران ئاماژەیان بەوە کردوە کە لەناوچونی ئەو کارانە زیان بە گەشەی ئابوریی وڵاتەکە دەگەیەنێت. ئیقتیساد 24 رونی کردوەتەوە حکومەت لە ئەنجامی سیاسەتێکی هەڵەدا پەنای بۆ بڕین و فیلتەرکردنی هێڵەکانی ئینتەرنێت کردوە لە کاتێکدا سیستمی ئابوریی جیهان بەرەو ئۆنلاینبونی تەواوەتیی دەڕوات. پێشتر بڵاو کرابوەوە بڕینی ئینەرنێت زیانی بە 400 هەزار فرۆشگای ئۆنلاین لە ئێران گەیاندوە و لە هەر کاتژمێرێکدا نزیکەی 150 دۆلار زیان بەو فرۆشگایانە گەیشتوە.
هاوڵاتى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا عه‌مار حه‌كیم جارێكی دیكه جه‌خت ده‌كاته‌وه، ره‌وته‌كه‌ی به‌شداری له حكومه‌تی نوێی عێراق ناكات. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، عه‌مار حه‌كیم جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، کە ره‌وته‌كه‌ی له حكومه‌تی داهاتوودا به‌شدار نابێت. راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سوودانی سه‌ردانی حه‌كیمی كرد و له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه دووپاتیكرده‌وه، پێویسته تیمی حكومه‌تی داهاتوودا یه‌كگرتوو بێت و له كه‌سانی پسپۆڕ و لێهاتوو و ده‌ستپاك و شاره‌زا له ئیداره‌دانی وڵات پێكبێن. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، له‌و دیداره‌دا جه‌خت له گرنگیی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وله‌ویاته‌كان كرایه‌وه، کە پێویسته حكومه‌تی داهاتوو حكومه‌تی خزمه‌تگوزاری بێت و له‌ئاست پێویستییه‌كانی هاووڵاتییاندا بێت و گرنگی به راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی حكومه‌ته‌كانی پێشوو بدات، هەروەها پارێزگاری له سه‌روه‌ری عێراق بکات.
هاوڵاتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق دژی شه‌ڕ و سیاسه‌تی خۆسه‌پاندن و ئابڵوقه‌دانی گه‌لانه. له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازی له ئیلبرۆس كۆتراشیف باڵیۆزی رووسیا له عێراق كردووه‌و له دیدراێكدا گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی هه‌ردوو وڵات كردووه. ئاماژە بەوەکراوە له‌دیداره‌كدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه، عێراق بێبه‌ش نییه له كاریگه‌رییه خراپه‌كانی شه‌ڕ، بۆیه به‌هه‌موو جۆرێك دژی شه‌ڕ و سیاسه‌تی خۆسه‌پاندن و سزای ئابوورییه به‌سه‌ر گه‌لاندا بسه‌پێنرێت و دووپاتیكردووه‌ته‌وه، به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ له ئۆكرانیا قه‌یرانه‌كانی ئاسایش و وزه‌و ئابووری و ئاسایشی خۆراك له‌جیهاندا زیاتر قووڵ ده‌كاته‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی رووسیا به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و راسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
هاوڵاتی وه‌زیری به‌رگریی سعوودیه، شازاده خالید بن سه‌لمان ئاشكرایكرد هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی ئۆپیك پڵه‌س ته‌نها ئابوورییه و سه‌ریان سووڕماوه له‌وه‌ی كه به‌هۆی بڕیاره‌وه سعوودیه به پشتیوانییكردنی رووسیا دژی ئۆكراینا تاوانبار كراوه. خالید بن سه‌لمان له هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند: "سه‌رمان سووڕما له‌وه‌ی كه تاوانباركراین به پشتیوانییكردنی مۆسكۆ له جه‌نگی ئۆكراینا-رووسیادا. جێگه‌ی خۆیه‌تی باسی ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌م لێدوانه بێ بنه‌مایانه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئۆكرایناوه سه‌رچاوه ناگرن. ئه‌گه‌رچی بڕیاره‌كه‌ی ئۆپیك پڵه‌س ته‌نها هۆكاری ئابووریی هه‌یه به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س سعوودیه به پشتیوانییكردنی رووسیا تاوانبار ده‌كه‌ن". بن سه‌لمان هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: "ئێرانیش ئه‌ندامی ئۆپیكه، ئه‌مه به‌و مانایه دێت كه سعوودیه به هه‌مان شێوه پشتیوانیی ئێرانی كردووه؟". رۆژی ٥ی تشرینی یه‌كه‌م وه‌زیرانی وزه و نه‌وتی رێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س كه له وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپیك و ژماره‌یه‌ك وڵاتی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه پێكدێت له ڤیه‌ننا پایته‌ختی نه‌مسا، بڕیاریان دا له مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه بڕی رۆژانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دوو ملیۆن به‌رمیل كه‌م بكه‌نه‌وه.
هاوڵاتی سەرچاوەیەکی سوپای پاسداران ئاشکرای دەکات لە روداوی زیندانی ئێڤین لانیکەم حەوت زیندانیی بە تەقینەوەی مین کوژراون و سەرچاوە فەرمییەکانیش دەڵێن ئاگرکەوتنەوەی ئەو زیندانە چوار کوژراو و 61 برینداری لێکەوتەوە. پێگەی مەشرق نیوز کە نزیکە لە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندوە؛ شەوی شەممە لەگەڵ ئاگرکەوتنەوە لە زیندانی ئێڤین حەوت بەندکراو کە ویستویانە لە بەشی باکوری زیندانەکە هەڵبێن کەوتونەتە ناو مین و بەهۆی تەقینەوەی مینەکان کە بۆ پارێزگاریی لە زیندانەکەیە، کوژراون. بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵەش لە کاتێکدا کە بەرپرسانی زیندانەکە رایانگەیاندوە رودواەکە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشی درومانی زیندانی ئێوین رویداوە و چوار کەس بە هۆی دوکەڵی ئاگر خنکاون و 61 کەسیش بریندارن کە دۆخی چوار کەسیان ناجێگرە.
هاوڵاتی له‌ڕاپۆرتێکدا کۆمیسیۆنی ئەورووپا سەبارەت بە تورکیا هۆشداری داوە کە بەردەوام بوونی پاشەکشەی دیموکراسی لەم وڵاتەدا وایکردووە دامەزراوە دیموکراسییەکانی تورکیا زیاتر و زیاتر ناکارامە بن. كۆمسیۆنی ئەورووپا لە دوایین راپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە دۆخی توركیا هۆشداری داوە لەبارەوەی ئەوەی دیموكراسی لەم وڵاتەدا پاشەكشەی كردووە و ئەم بابەتە كاریگەریی نەرێنی لەسەر كاركردنی دامەزراوە دیموكراسیەكان هەبووە. ئەم دامەزراوە ئەوروپییە، توانانەبوونی پەرلەمانی تورکیا لە لێپرسینەوە لە حکوومەتی وڵاتەکەی و پابەند کردنی بە بنەماکانی دیموکراسی بە یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی دیموکراسی لە تورکیا دەزانێت. هه‌روه‌ها كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا، سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونی دامه‌زراوه‌كان و چڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به ئاسته‌نگ له به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندنی دیموكراسی له توركیا ناو دەبات. ئەم دامەزراوە ئەورووپیییە ئاماژەی بە هەندێک بابەتی دیکە کردووە لەوان پشتگوێخستنی راسپاردەی دامەزراوە ئەوروپییەکان بۆ ئازاد کردنی بەشێک لە زیندانیانی سیاسی وەک سیاسەتمەداری کوورد سەلاحەدین دەمیرتاش و چالاکی مەدەنی عوسمان کاڤالە لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە کە ئەمەش بە پێشێل کردنی جددی مافی هاوڵاتیان دادەنرێت. کۆمیسیۆنی ئەورووپا هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە شێوازی نائاسایی گرتووەتەبەر، کە مافی هاوڵاتیانی مەدەنی پێشێل کردووە.
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران ئاشكرایكرد مانۆڕێكی سه‌ربازیی به ناوی (ئێرانی به‌هێز) ده‌ستپێده‌كات. محه‌مه‌د پاكپور، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانی سوپای پاسداران به میدیای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند؛ رۆژی دوشه‌ممه قۆناخی سه‌ره‌كیی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه ده‌ستپێده‌كات كه له سنوره‌كانی پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات و پارێزگای ئه‌رده‌بیل به‌ڕێوده‌چێت. پاكبور رایگه‌یاندوه؛ په‌یامی ئێران له مانۆڕه سه‌ربازییه‌دا ئاشتی و دۆستایه‌تییه بۆ وڵاتانی دراوسێ و نمایشی هێزی سوپا و وڵاته‌كه‌شه. ئه‌و وتوشیه‌تی ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك كه زیان به سنوره‌كانی ئێران بگه‌یه‌نه‌ێت سنوری ئه‌و دوو پارێزگایه‌ی سوپای پاسداران مانۆڕه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌دات نزیكه له سنوره‌كانی وڵاتی ئازه‌ربایجان كه ئێران تۆمه‌تباری ده‌كات به هاوكاریی ئیسرائیل. پێشتر فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئێران ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه ئیسرائیل له ئازه‌ربایجانه‌وه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به مه‌به‌ستی هه‌واڵگریی و زیانگه‌یاند به دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربازیی و ئه‌تۆمییه‌كان ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كات.
شارەوانی تاران رایگەیاند؛ لەخۆپیشاندانەکانی ئەو شارەدا زیان بە 50 پاسی گەورەو 120 وێستگەی پاس گەیشتوە. وتەبێژی شارەوانیی تاران-ی پایتەختی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە، لەسەرەتای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لەو شارە، زیانی 30 ملیار تمەن کە دەکاتەوە نزیکی 900 هەزار دۆلار بە وێستگەی پاس و پاسەکان گەیشتوە. بە وتەی ئەو بەرپرسە ژمارەیەک لەخۆپیشاندەران هێرشیان کردوەتە سەر پاس و ێستگەکانی پاسی پایتەخت و زیانی زۆریان پێگەیاندون. ماوەی مانگێگە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لە تارانی پایتەخت بەردەوامە و پێشتریش شارەوانیی تەنەکەی خۆڵ و زبڵەکانی ئەو شارەی بە بیانوی سوتانیان لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە کۆکردەوە.
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق داوای دانیشتنی تایبه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات له‌باره‌ی دیارنه‌مانی ئه‌و بڕه زۆره‌ی پاره‌ی بانكی رافیده‌ین. په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن سه‌لیم داوای دانیشتنێكی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مانی كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دیارنه‌مانی پاره‌ی خه‌ڵك له‌لایه‌ن كازمی و حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه. په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن سه‌لیم داوای كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له‌سه‌ر هه‌موو پاره‌ی دزراو و به‌فیرِۆدراوانه‌ی له سه‌ر ده‌ستی مسته‌فا كازمی دیارنه‌ماون. هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، پێویسته په‌رله‌مان لێكۆڵینه‌وه له ئه‌و 3.7 ترلیۆن دیناره بكرێت كه له‌بانكی رافیده‌ین دیارنه‌ماوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه پارێزه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌هید ئه‌لشه‌مه‌ری داوای له‌داواكاری گشتی كردوه كه گه‌شتكردن له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رجه‌م راوێژكاران و وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی قه‌ده‌غه بكات، هه‌تا بابه‌تی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و دیارنه‌مانی پارانه روونده‌بێته‌وه.