هاوڵاتی سەرچاوەیەکی سوپای پاسداران ئاشکرای دەکات لە روداوی زیندانی ئێڤین لانیکەم حەوت زیندانیی بە تەقینەوەی مین کوژراون و سەرچاوە فەرمییەکانیش دەڵێن ئاگرکەوتنەوەی ئەو زیندانە چوار کوژراو و 61 برینداری لێکەوتەوە. پێگەی مەشرق نیوز کە نزیکە لە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندوە؛ شەوی شەممە لەگەڵ ئاگرکەوتنەوە لە زیندانی ئێڤین حەوت بەندکراو کە ویستویانە لە بەشی باکوری زیندانەکە هەڵبێن کەوتونەتە ناو مین و بەهۆی تەقینەوەی مینەکان کە بۆ پارێزگاریی لە زیندانەکەیە، کوژراون. بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵەش لە کاتێکدا کە بەرپرسانی زیندانەکە رایانگەیاندوە رودواەکە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشی درومانی زیندانی ئێوین رویداوە و چوار کەس بە هۆی دوکەڵی ئاگر خنکاون و 61 کەسیش بریندارن کە دۆخی چوار کەسیان ناجێگرە.
هاوڵاتی لهڕاپۆرتێکدا کۆمیسیۆنی ئەورووپا سەبارەت بە تورکیا هۆشداری داوە کە بەردەوام بوونی پاشەکشەی دیموکراسی لەم وڵاتەدا وایکردووە دامەزراوە دیموکراسییەکانی تورکیا زیاتر و زیاتر ناکارامە بن. كۆمسیۆنی ئەورووپا لە دوایین راپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە دۆخی توركیا هۆشداری داوە لەبارەوەی ئەوەی دیموكراسی لەم وڵاتەدا پاشەكشەی كردووە و ئەم بابەتە كاریگەریی نەرێنی لەسەر كاركردنی دامەزراوە دیموكراسیەكان هەبووە. ئەم دامەزراوە ئەوروپییە، توانانەبوونی پەرلەمانی تورکیا لە لێپرسینەوە لە حکوومەتی وڵاتەکەی و پابەند کردنی بە بنەماکانی دیموکراسی بە یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی دیموکراسی لە تورکیا دەزانێت. ههروهها كۆمیسیۆنی ئهورووپا، سهربهخۆ نهبوونی دامهزراوهكان و چڕكردنهوهی دهسهڵات به ئاستهنگ له بهردهم پهرهسهندنی دیموكراسی له توركیا ناو دەبات. ئەم دامەزراوە ئەورووپیییە ئاماژەی بە هەندێک بابەتی دیکە کردووە لەوان پشتگوێخستنی راسپاردەی دامەزراوە ئەوروپییەکان بۆ ئازاد کردنی بەشێک لە زیندانیانی سیاسی وەک سیاسەتمەداری کوورد سەلاحەدین دەمیرتاش و چالاکی مەدەنی عوسمان کاڤالە لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە کە ئەمەش بە پێشێل کردنی جددی مافی هاوڵاتیان دادەنرێت. کۆمیسیۆنی ئەورووپا هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە شێوازی نائاسایی گرتووەتەبەر، کە مافی هاوڵاتیانی مەدەنی پێشێل کردووە.
فهرماندهیهكی سوپای پاسداران ئاشكرایكرد مانۆڕێكی سهربازیی به ناوی (ئێرانی بههێز) دهستپێدهكات. محهمهد پاكپور، فهرماندهی هێزهكانی وشكانی سوپای پاسداران به میدیای وڵاتهكهی راگهیاند؛ رۆژی دوشهممه قۆناخی سهرهكیی مانۆڕه سهربازییهكه دهستپێدهكات كه له سنورهكانی پارێزگاكانی ئازهربایجانی رۆژههڵات و پارێزگای ئهردهبیل بهڕێودهچێت. پاكبور رایگهیاندوه؛ پهیامی ئێران له مانۆڕه سهربازییهدا ئاشتی و دۆستایهتییه بۆ وڵاتانی دراوسێ و نمایشی هێزی سوپا و وڵاتهكهشه. ئهو وتوشیهتی ئامادهكاریی دهكهن بۆ روبهڕوبونهوهی ههر ههڕهشه و مهترسییهك كه زیان به سنورهكانی ئێران بگهیهنهێت سنوری ئهو دوو پارێزگایهی سوپای پاسداران مانۆڕهكهی تێدا ئهنجام دهدات نزیكه له سنورهكانی وڵاتی ئازهربایجان كه ئێران تۆمهتباری دهكات به هاوكاریی ئیسرائیل. پێشتر فهرمانده سهربازییهكانی ئێران ئاماژهیان بهوه كردوه كه ئیسرائیل له ئازهربایجانهوه فڕۆكهی بێفڕۆكهوان به مهبهستی ههواڵگریی و زیانگهیاند به دامهزراوهكانی سهربازیی و ئهتۆمییهكان رهوانهی ئێران دهكات.
شارەوانی تاران رایگەیاند؛ لەخۆپیشاندانەکانی ئەو شارەدا زیان بە 50 پاسی گەورەو 120 وێستگەی پاس گەیشتوە. وتەبێژی شارەوانیی تاران-ی پایتەختی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە، لەسەرەتای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لەو شارە، زیانی 30 ملیار تمەن کە دەکاتەوە نزیکی 900 هەزار دۆلار بە وێستگەی پاس و پاسەکان گەیشتوە. بە وتەی ئەو بەرپرسە ژمارەیەک لەخۆپیشاندەران هێرشیان کردوەتە سەر پاس و ێستگەکانی پاسی پایتەخت و زیانی زۆریان پێگەیاندون. ماوەی مانگێگە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لە تارانی پایتەخت بەردەوامە و پێشتریش شارەوانیی تەنەکەی خۆڵ و زبڵەکانی ئەو شارەی بە بیانوی سوتانیان لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە کۆکردەوە.
ئهندامێكی پهرلهمانی عێراق داوای دانیشتنی تایبهتی پهرلهمان دهكات لهبارهی دیارنهمانی ئهو بڕه زۆرهی پارهی بانكی رافیدهین. پهرلهمانتار حهسهن سهلیم داوای دانیشتنێكی بهپهلهی پهرلهمانی كرد بۆ گفتوگۆكردن لهسهر دیارنهمانی پارهی خهڵك لهلایهن كازمی و حكومهتهكهیهوه. پهرلهمانتار حهسهن سهلیم داوای كردنهوهی دۆسیهی لێكۆڵینهوه دهكات لهسهر ههموو پارهی دزراو و بهفیرِۆدراوانهی له سهر دهستی مستهفا كازمی دیارنهماون. ههروهها ئهو پهرلهمانتاره ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، پێویسته پهرلهمان لێكۆڵینهوه له ئهو 3.7 ترلیۆن دیناره بكرێت كه لهبانكی رافیدهین دیارنهماوه. لهلایهكی دیكهوه پارێزهر ئهحمهد شههید ئهلشهمهری داوای لهداواكاری گشتی كردوه كه گهشتكردن له مستهفا كازمی سهرۆك وهزیرانی عێراق و سهرجهم راوێژكاران و وهزیرانی حكومهتهكهی كازمی قهدهغه بكات، ههتا بابهتی ئهو گهندهڵی و دیارنهمانی پارانه رووندهبێتهوه.
هاوڵاتی پۆلیسی سنووری یۆنان لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەنزیک رووباری ئێڤرۆس، کە خاڵی سنووریی نێوان یۆنان و تورکیایە، ٩٢ کۆچبەریان بە رووتی دۆزیونەتەوە و سەرجەم کۆچبەرەکانیش پیاو بوون ،تا ئێستا نازانرێت بۆچی ئەم کۆچبەرانە بۆ بە ڕوتی لەوێدا بوون. رۆژی شەممە ١٥ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ پۆلیسی یۆنان لەسەر سنوورەکانی باکووری یۆنان لەگەڵ تورکیا، ٩٢ کۆچبەریان بە رووتی دۆزییەوە کە هەندێک لەو کۆچبەرانە بریندار بوون،و تورکیاش یۆنان تاوەنبار دەکات. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئاژانسی چاودێریی سنوور و کەناراوەکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا ناسراوە بە "فرۆنتێکس"، چەند بەڵگەیەکیان دەستکەوتووە کە ئاماژە بەوە دەکات، کۆچبەرەکان بە بەلەمی بچووک لە تورکیاوە هاتوونەتە نێو دەریاکانی یۆنانەوە. هەر لەم بارەیەشەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی یۆنان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەداتەوە ڕەتیکردەوە کە تورکیا لە پشت ئەو کارەوە بێت. ئیسماعیل چاتاکلی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە تویتێکدا نووسیویەتی، "بەو پێیەی یەک پێشێلکاریی مافی مرۆڤتان لەبارەی تورکیا پێ نەدۆزرایەوە، هەوڵدەدەن وێنەی ئەو زوڵمەی خۆتان کردووتانە وا پیشان بدەن کە تورکیا کردوویەتی. ئەو کاتەی کە بۆ دەستکاریکردن و ساختەکاری تەرخانی دەکەن، بۆ پابەندبوون بە مافەکانی مرۆڤ تەرخانی بکەن. دەی، قورس نییە، کەمێک شارستانی بن." ئەمانەش لە کاتێکدایە تورکیاو یۆنان بەردەوام کێشەی کۆچبەرانیان هەیە لەسەر سنورەکانیان.
هاوڵاتی دروشمی (ژن، ژیان، ئازادی) چۆن خەمڵی؟ چاوگە و ڕەگوڕیشە فیکریی، سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و کەلتووریی و سەربازییەکانی ئەم دروشمە چین، ئەو ژنە کێ بوو ئەم درووشمەی لە باکوورەوە گواستەوە بۆ ناو زیندانی (ئەوین)ی ڕژێمی ئیسلامیی ئێران؟. ئەم بابەتە دەقی ڕاپۆرتێکی (بی بی سی فارسیی)ـە، بى بى سى لەم ڕاپۆرتەدا گەڕاوەتەوە بۆ چاوگە و ڕەگوڕیشە فیکریی و سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و کەلتووریی و سەربازییەکانی درووشمی (ژن، ژیان، ئازادیی) و خەمڵاندنی ئەم چەمک و بیرۆکەیە لە زەینی رابەرى زیندانیکراوى پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان، لەوێوە بۆ نێو دەستەکانی شەهید ساکینە جانسز، دواتر بۆ نێو ژنانی کۆمەڵی کوردەواریی و باڵکێشانی بۆ نێو ژنانی گەلانی تر. دەقی ڕاپۆرتەکەى بى بى سى؛ بەهار شەپۆلانی بوو، تەپۆڵکە بڵندەکانی ڕووباری فوورات سەوز دەچوونەوە، شەڕڤانانی کورد، زستانێکی تووشیان بڕی بوو، نزیکەی شەش مانگ بوو بۆ پاراستنی کۆبانێ، لە سنوورەکانی سووریا و تورکیا، ڕووبەڕووی داعش دەبوونەوە، چەند ڕۆژی پێش ئەوە توانیبوویان هێزەکانی داعش بۆ ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فووڕات پاشەکشێ پێ بکەن، لە گوندی شێخلەری کەناراوی ڕۆژئاوای فووڕات، جەژنێکی بچووکیان دەگێڕا. هاوکات ئەو ڕۆژە خۆرەتاوییە هەشتی مارسیش بوو، ڕۆژی جیهانیی ژن، ئەو شەڕڤانە ژن و پیاوانەی ماندووێتیی جەنگ لە ڕووخساریان دەباری، پیرۆزبایی ڕۆژی ژنیان لێک دەکرد، شەڕڤانە ژنەکان نزیکەی سەد کەسێک دەبوون، لە کەناراوی فووڕات دەستیان لە دەستی یەکتری وەرنا بوو و هەڵدەپەڕین و درووشمی (ژن، ژیان، ئازادیی)ـیان دەوتەوە، بە چەشنێک ئەم درووشمەیان دەبێژا، تا لەودیو ڕووبارەکەوە چەکدارانی داعش زایەڵەیان بژنەفن. ئێستا پتر لە حەوت ساڵ لەو ڕۆژە تێپەڕیوە، ئەم درووشمە لە مەڕاسیمی ناشتنی (ژینا ئەمینیی) لە سەقز دەوترێتەوە، پاش چەند کاتژمێری کەم، لە شەقام و گۆڕەپانەکانی زانکۆکانی ئێران دەنگی دایەوە، درووشمێک، کە ئێستا بووە بە ناسنامەی بزووتنەوەیەکی نوێدەمی ئێران. لێ ڕیشەی ئەم درووشمە بۆ کوێ دەگەڕێتەوە؟ عەبدووڵا ئۆجالان، ڕابەری زیندانیی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پاییزی ١٩٧٨ بە یارمەتیی هەڤاڵانی ئەم حزبەى لە تورکیا دامەزراند. لە وێنەی زۆرینەی پارتە چەپەکان، بەرخۆدان بۆ بەدیهێنانی مافی ژنان، بەشێک بووە لە نەخشەڕێی سیاسیی ئەم پارتە، لە ناوەڕاستی هەشتاکان و تەڤلیبوونی ئەم پارتە بۆ گۆڕەپانی سەربازیی ژنان شانەوشانی پیاوان، چەکدار بوون، خولی سەربازیی و ئایدۆلۆژیی بۆ ئەو ژنانەی لە کۆمەڵگەی چەقبەستوو و پیاوسالاریی کوردستان هەڵهاتبوون، ئەم پارتەی لای ئەوان خۆشەویست کرد. ئۆجالان پێی وابوو ژنان لە بن فەرمانڕەوایی سیستەمی باوکسالارانەی سەرمایەداریی و دەوڵەت- نەتەوەدان، ئەو ژنان بە "یەکەمین نەتەوەی کۆتکراوی دیرۆک"، دەزانێت و دەڵێت: "لە دڵی خۆمدا دەموت: ژن نیشتمانێکی داگیرکراوە و گەرەکە ئازاد بکرێت". جا تا ئەو سنوورە ڕۆشت، کە لە ناوەڕاستی نەوەدەکاندا داوای لە پیاوان کرد، ستەم دژی ژنان ببڕێننەوە و بە ماناوە گوتی: "پیاوێتیی لە خۆتاندا بکوژن.'' هاوکاتیی ئەمە ئەندامە ژنەکانی پەکەکە خەریکی تیۆریزەکردنی ڕامانە ژنتەوەرەکانی خۆیان بوون، کەسانێکی وەک ساکینە جانسز (ساڵی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆر کرا) باسی بزووتنەوەیەکی ژنتەوەریان دەکرد، ئەمە فیمینیزمی ڕۆژئاوایی دەلەرزاند، چونکە ئەوەیان پێ ئیمپریالیست و بۆرژوازیی و نوخبەیی بوو، جانسز لە زیندان و ئۆجالان لە دەرێ، خەریکی ڕسکاندنی نموونەیەکی ژنانە بوون، جا ئەمە سرووشی لە دڵی مێژوو و کۆمەڵی ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە وەردەگرت و لە خوار بۆ سەرێ بوو، هەروەتر ڕوانگەیەکی باننەتەوەیی و دژەئیمپریالیست بوو. ئۆجالان لە کۆتایی نەوەتەکاندا بیرۆکەی (ئایدۆلۆژیای ژنی ئازاد)ـی خستە ڕوو. ئەو ئەم ئایدۆلۆژیایە لەم ڕستەیەدا کورت دەکاتەوە: تا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگە ئازاد نابێت، یان دەڵێت: "ژن، ژیان، ئازادیی، واتە ژنی ئازاد، نیشتمانی ئازاد و پیاوی ئازادیش.'' مرۆڤێکی تەنیا لە زیندانی تاکەکەسیی ساڵێک پاش بڵاوکردنەوەی ئەم بیرۆکەیە، لە پڕۆسەیەکی ئاڵۆزی نێودەوڵەتییدا و ساڵی ١٩٩٩ ئۆجالان لە کینیا ڕفێنرا، لەو کاتەوە لە زیندانی دورگەی ئیمپڕالی زیندانییە، لێ لە ڕێی نامەکاریی و پارێزنامەکانییەوە کۆشا تا پتر ئایدۆلۆژیای ژنی ئازاد مشتوماڵ بدات. ئەنجامی ئەم هەوڵە ژنانی وەک ساکینە جانسز و مشتوماڵدانی فەلسەفەی (ژنۆلۆژیی) بوو، ئێستا زانستی ناسینی ژن لە چیاکان و زانکۆی قامیشلۆ و هەندێ ئەکادیمیای ژنانی ئەورووپا و ئەمریکای لاتین دەخوێنرێت. ژنۆلۆژیی لە کۆبانێ یەکەم جار (ژنۆلۆژیی)ـم لە کەناراوی فووڕات گوێ لێ بوو. دەمەوخۆرئاوا بوو، ڕووباری فووڕات ئارام شەپۆلانی بوو، قیڕەی بۆق قامیشەڵانی تەنی بوو، دەستەیەکی ژنان لە ژێر فەرماندەیی ژنێک، لە تەنیشتی کوڵبەی ئەو ماسیگرانەی کەس نازانێ بەختیان گاڵ دێنێ یان پەموو، تۆمارەیان لە ئاگرێک دابوو و چاییان هەڵدەقووڕاند، جگەرەیان بە جگەرە دادەگیرساند، لەم نێوەندەدا پیاوێکی ئیسپانیی هەبوو، ناوە ڕێکخستنییەکەی، شەڕڤان بوو، بۆ جەنگی داعش هاتبوو، لەمەڕ یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ) پرسیاری لە دەلیلای ژنە فەرماندە دەکرد، دەیخواست بزانێت چۆن ئەم گشتە ژنە لە کۆمەڵگەیەکی ئاوا پیاوسالاردا توانیویانە بەم ڕەنگە خۆیان ڕێک بخەن و دژی داعش بجەنگێن. دەلیلا، کە پێستی تاوەسووت و ئێسکنی لەبەر ئاگردا گرپەی دەهات، هەڵوەدا گفتوگۆکەی بۆ پێشێ دەبرد، دەیوت: لە خێزانێکی کرێکاری کوردی پەناهەندەی ئەستەنبووڵەوە هاتووە و لە لاوێتییدا ژیانی گەورەشار ئاگای هێناوەتەوە. پاش ناڕەزاییەکانی بەهاری عەرەبیی و بڵێسەی جەنگی ناوخۆیی لە سووریا، کوردانی ئەم وڵاتە ناوچە کوردییەکانی ڕۆژئـاوایان گرتە دەست، لە بەهاری ٢٠١٣ یەکەمین یەکینەکانی پاراستنی ژنان شانەوشانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) خەمڵی، جا ئەمە ژنانی وەک ئەو دەلیلایەی لە ئەستەنبووڵەوە ڕووەو ئەو بەشەی سووریا ڕاکێشا، دەلیلا یەپەژە بە سوپای ژنان ناودێر دەکات و دەیوت: ئازادیی ڕۆژهەڵاتی ناویین گرێدراوی ئازادیی ژنە. ئەو دەیوت: ژن ژیانە و درووشمی ژن، ژیان، ئازادیی، هێژای ئەم واتایەیە، دیار نییە ئاخافتنەکانی دەلیلا تا چ سنوورێک شەڕڤانە ئیسپانییەکەی دڵکاو کردووە؟ لێ درووشمەکەی ئەوان، هەزاران کیلۆمەتر دوورتر لەو کوڵبە ماسیگرییەی کەناراوی ڕووباری فووڕات و لە شەقامی شارەکانی جیهان و لە ڕێپێوانی پشتیوانیی کۆبانێ، دەزرینگایەوە، ئەم درووشمە لە ڕاپۆرت و بەڵگەفیلمی زۆر ڕۆژنامەواندا ڕەنگی دایەوە، تەنانەت پەلی بۆ ئەو فیلم و زنجیرانەش کوتا وا دەربارەی پرسی جەنگی داعش بوون. لە گرتەیەکی فیلمی کچانی ڕۆژ، کە گوڵشیفتە فەڕاهانی ڕۆڵی تێدا دەگێڕێ، بەهاری فەرماندەی ئێزدیی یەکینەی ژنانی (کچانی ڕۆژ)، پێش دەستپێکی هێرش بۆ سەر داعش، بۆ بەرزکردنەوەی ورەی هەڤاڵانی هاوار دەکات: بۆ ژن، بۆ ژین، بۆ ئازادیی. ئێستا ئەم درووشمە سنووری زۆری پێواوە و بە شەقامەکانی ئێران گەیشتووە، نازانرێت چەندێکی ئەو ژنە ناڕازییانەی ئەم درووشمە دەڵێنەوە، مێژووەکەی دەزانن، لێ بەرخۆدانی ژنان لە ئێران هێندەش بێ پێشینە نییە، تا ئەم چەمکەی لا نامۆ بێت. لەم ڕۆژانەدا عاتیفە نەبەویی زیندانیی سیاسیی، لە تویتێک نووسیبووی، بۆ یەکەم جار، درووشمی ژن، ژیان، ئازادییم، لە زیندانی ئەوین لە شیرینی عەلەمهولیی بیست، نووسیبووی و بە دیواری لاکەشی تەختەخەوەکەیدا هەڵی واسیبوو، شیرین لە مانگی ٤- ١٣٨٩ لەسێدارە درا، شیرین عەلەمهولیی لە ساڵی ١٣٨٩ بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)، هاوڕێ لەگەڵ فەرزاد کەمانگەر و فەرهاد وەکیلیی و عەلی حەیدەرییان و مەهدیی ئیسلامییان، لە زیندانی ئەوین لەسێدارە درا، لەو سەقزەی وا ژینا ئەمینیی لێیەوە چاوی بە ژیان هەڵهانی و ئەسپەردەی خاکەکەشی کرا، ژنان پاش شۆڕشی ١٩٧٩ لە چێوەی شوورای ژناندا خۆیان ڕێکخست، ئەو شوورایانەی وا بە دەستی ناوەندی شۆڕشگێڕیی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران- کۆمەڵە، دامەزرا و سیستەمی تازەدامەزراوی دەلەرزاند. گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی کاتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن گەشتی ئیرشادەوە، دڵی زۆرێکی لە ئێرانیان هێشاند، دەستەیەک لە ژنان لە گۆڕستانی ئایچی سەقز، سەرپۆشەکانیان داماڵی و بە وتنەوەی درووشمی، ژن، ژیان، ئازادیی، دیسانەوە بنەما ئایدۆلۆژییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان وەلەرزە هانی. دەڵێی تووڕەیی ژنانی ئێران ئاگری ژێر پەنگرە و بە هەڵمەت سەرپاکی جوگرافیای پێواوە و لە خاڵەوخاڵی جیهان دەبیسترێ، لە کابووڵەوە تا سانتیاگۆی چیلیی، وەک بڵێن: "ئێمە ئیتر چاوەڕێی پیاوانی دەسەڵاتدار نین تا مافمان بسەننەوە"، وتنەوەی ئەم درووشمە لەپاڵ درووشمی (لە کوردستان تا تاران، خوێنینە هەموو ئێران) ڕاهێڵانی پردێک بوو بەسەر خەرەندە ئیتنیکییەکان، جا یەکەونەدوو هەمووان یەکگرتووتر لە جاران هاتنە مەیدانێ، بە شایەتیی کەسانی نێو ڕووداوەکان، لە شارەکاندا ژنان کلیلی ناڕەزاییەکانیان چەرخاندووە و پیاوان، بە تایبەت لاوان، پاڵپشتییان دەکەن. وێنەی ئەو ژنەی وا بە دەستەڕاستی سەرپۆشە گڕتێبەردراوەکەی هەڵکردووە و دوو پەنجەی دەستی چەپی بە نیشانەی سەرکەوتن هەڵبڕیوە، خۆبەخۆ دەلیلا و هەڤاڵە شەڕڤانەکانیم بیر دێنێتەوە، کە پێش حەوت ساڵ داعشیان بە چۆکدا هێنابوو و لە کەناراوی فووڕات، بێ ترس لە داعش و ئایدۆلۆژیا دژەژنەکەیان، هەڵدەپەڕین. نوسینی: سۆران قوربانی لە بی بی سی فارسی وەرگێڕانى - سورێن ئیبراهیم
هاوڵاتی بەپێی چەند بەڵگەنامەیەکی دەستەی باجی عێراق، وردەکاری دزینی زیاتر لە2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لەهەژماری دەستەکە لە بانکی ڕافیدەینی حکومی ئاشکرا دەکرێت. بەپێی بەڵگەنامەکان لەلایەن پێنج کۆمپانیاوە بڕی 3 تریلیۆن و 700 ملیۆن دینار بەچەکی بانکی دەستەی گشتی باج ڕادەکێشرێت. بەڵگەنامەکان ئەوە ئاشکرادەکەن کە ئەوەی جێگەی گومان نیە ئەوەیە ئەو پارانە دەستیان بەسەردا گیراوەو دزراون، بەبێ ئەوەی بگەڕێنرێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
حکومەتی ئێران ئاشکرایکردوە لەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی 29 رۆژی رابردوود 32 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون. بە پێی هەواڵێکی پێگەی وەزارەتی ناوخۆی ئێران؛ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەو ولاتەدا ژمارەیەک لە ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کە لە پۆلیس و ئەندامانی سوپای پاسداران و بەسیج پێکهاتون، کوژراون و ژمارەیەکی بەچاویشیان برینداربون. بە وتەی بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆ زۆربەی ئەندامانی ئەو هێزە ئەمنییانە بە گولـلە کوژراون و نەیارانی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران بە کوشتنی زۆرینەی ئەو هێزە ئەمنییانە تۆمەتبار کراون. رۆژنامەی (هەمشەهری) ئاشکرای کردوە تەنها لە دو هەفتەی یەکەمی خۆپیشاندانەکاندا 24 ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون. لە کۆی کوژراوانی هێزە ئەمنییەکان لانیکەم نۆ کەسیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون. لە ماوەی رابردودا پێچەوانەی خۆپیشاندانەکانی رابردو لە ئێران خۆپیشاندەران و گەنجان بەرەنگای پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان دەبنەوە و ئەوانیش بە چەک تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن. بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاوکراونەتەوە تا ئێستا ناوی 210 کەس ئاشکرا کراون کە لەخۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون و سەرچاوەکانیش باس لەوە دەکەن ژمارەی کوژراون زۆر زیاترە لەوە کە بڵاوکراونەتەوە چونکە حکومەت رێگەنادات ئاماری فەرمیی لەسەر کوژراوانی خۆپیشاندانەکان بڵاوبکرێتەوە.
بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانەی لە خوێندنگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، بڕیار دەدرێت وێنەکانی خومەینی و خامنەیی لە پۆلەکانی خوێندن لاببرێن. رۆژنامەی (میهەن) لە ئێران ئاشکرای کردوە لە چەند رۆژی رابردودا ژمارەیەک مامۆستا و بەڕێوبەری خوێندگەکانی وڵاتەکە بەهۆی لابردنی وێنەکانی روحەڵا خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی و عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی، سزا دراون. حکومەت بە بەڕێوبەری خوێندگەکانی راگەیاندوە؛ بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەکاندا، خوێندکاران وەک بێڕێزیی ئەو وێنانە لە پۆلەکان دانەگرن و دواتر نەیانسوتێن یان نەیان دڕێنن، سەرجەم وێنەکانی ئەو دو کەسایەتییەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پۆلەکاندا دادەگیرێن. بە پێی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەیە؛ لە بڕیارەکەی حکومەتدا جەخت لە وێنەکانی خامنەیی کراوەتەوە و ئاماژە بەوە کراوە ئەگەر مەترسییەک لەسەر وێنەکانی رێبەری کۆماری ئیسلامی نەبێت ئەوا ئاساییە لە پۆلەکاندا بمێنێتەوە و دانەگیرێن. ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە دەیان تۆماری ڤیدیۆیی بڵاوکراوەتەوە کە خوێندکاران وێنەکانی خومەینی و خامنەیی لە کتێبەکانیاندا دەدڕێن و وێنە هەڵواسراوەکانی ئەو دو بەرپرسەش دادەگرن و دەیانسوتێنن.
هاوڵاتی وەزیرەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە نوێترین پەیامیدا رایگەیاند، "بەشداریی لە حکومەتی نوێی عێراقدا ناکەین." رۆژی شەممە 15-10-2022، ساڵح محەممەد عێراقی، ناسراو بە وەزیری موقتەدا سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری تویتەری تایبەتی خۆی هێرشی تووندی کردە سەر هێزەکانی پێکهێنەری حکومەتی نوێی عێراق و ناویبردن بە "حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی میللیشیای تاقیکراوەیە". محەمەد عێراقی ڕاشیگەیاند : "هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی لە عێراق شکستیان هێناوە". و"پلانی مانەوەی گەندەڵ و گەندەڵکاران لە عێراق هەیە و رەوتی سەدر رێگە نادات داهاتی عێراق بچێتە بانکە گەندەڵەکان". ئەو وەزیرە وتیشی: "دووپاتیدەکەینەوەکە هیچ کەسێکی سەر بە ئێمە بەشداری حکومەت ناکات، چ ئەوانەی لە حکومەتەکانی رابردوو بوون یان حکومەتی ئێستا بەشدارن؛ یان ئەوانەی لە دەرەوەی حکومەتن یان ئەوانەی پێشتر؛ یان ئەوانەی لە ئێمە جیادەبنەوە چ لە نێوخۆی عێراق بێت یان دەرەوەی؛ یان هەر کەسێک لەسەر ئێمە هەژمار دەکرێ بە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، بە رەهایی هەر پاساوێک بۆ بەشدارییکردنیان رەتدەکەینەوە." وەزیرەکەی موقتەدا سەدر داواشی کرد "عێراق نەبێتە یاری دەست ئەجێندای دەرەکی و چەک نەکەوێتە دەست کۆنترۆڵنەکراوەکان و پارەی خەڵکیش نەچێتە گیرفان و بانکی گەندەڵکارانەوە." ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی پێنج شەمە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق کراو تیایدا لـەتیف رەشید هەڵبژێردرا وەک سەرۆککۆماری نوێی عێراق و محەمەد شیاع سودانیش ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
هاوڵاتی وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ناونوسینی بۆ کۆلێژی سەربازی ڕاگەیاند لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کۆلێژی سەربازی رۆستەمیە خولی ئەفسەری بۆ دەرچووانی خوێندنی ئامادەیی لە لقەکانی (زانستی، وێژەیی، بازرگانی و پیشەسازی) دەکاتەوە. هەربۆیە لە ئەمڕۆوە دەرچووانی ئامادەیی لە ساڵی خوێندنی (2020 – 2021) و ساڵی خوێندنی (2021 – 2022) کە خوازیارن لە کۆلیژی سەربازی بخوێنن، دەتوانن فۆڕمی بەشداریکردن لە خولەکەدا پڕبکەنەوە. هەروەها وەزارەتی پێشمەرگەش لەم بارەیەوە ڕایگەیاند رەزامەندی پێویست وەرگیراوە بۆ وەرگرتنی رێژەیەک لە هاووڵاتیانی کوردستان لە کۆلێژی سەربازی رۆستەمیە لە بەغدا. مەرجەکانی پێشکەشکردن بۆ کۆلێژی سەربازی رۆستەمیە: 1. پێشکەشکار عێراقی بێت و لەدایک و باوکێکی عێراقی لەدایک بووبێت. 2. تەمەنی لە (18) ساڵ کەمتر نەبێت و لە (22) ساڵ زیاتر نەبێت، ئەو کەسانەش کە ماوەی سێ ساڵە لە بەشی سەربازیدا خزمەت دەکەن و دەیانەوێت فۆڕمی خوێندن پڕبکەنەوە، نابێت تەمەنیان لە (24) ساڵ زیاتر بێت. 3. رەفتار و سیڤی باش بێت. 4. هەڵگری بڕوانامەی خوێندنی ئامادەیی بێت لە لقەکانی زانستی یان وێژەیی بۆ ساڵی خوێندنی (2020 - 2021/ 2021 - 2022)، هەروەها کۆنمرەی کەمتر نەبێت لە (70%). 5. داواکاری دەرچووی ئامادەیی لە لقە بازرگانی و پیشەسازییەکان بۆ بەشەکانی (ئۆتۆمبێل، کارەبا، ئەلیکترۆنی) بۆ ساڵی خوێندنی (2020 - 2021/ 2021 - 2022)، پێویستە کۆنمرەی کەمتر نەبێت لە (80%). 6. کوڕ و کچی شەهید مەرجی کۆنمرە نایانگرێتەوە. 7. لە چاوپێکەوتنی لیژنەی کێشەکان لە وەزارەتی بەرگری دەرچووبێت. 8. سەر بە هیچ حزب و بزوتنەوە و رەوت و لایەنێکی سیاسیی نەبێت. 9. هیچ پێشینەیەکی تاوانی (سەربازی، سیاسی، پەیوەندیدار بە شەرەف)ـەوە لە دادگای سەربازی نەبێت. 10. لە کۆلێژ و خولە سەربازییەکان نەکشابێتەوە و دەرنەکرابێت، هەروەها نابێت پێشتر لە سوپا رایکردبێت. 11. مەرجەکانی لەشجوانی و تەندروستی و سەلامەتی دەروونی هەبێت کە لەلایەن لیژنەی پزیشکی تایبەتمەندەوە بڕیاری لێدەدرێت. 12. باڵای لە 165 سانتیمەتر کەمتر نەبێت. ئاماژە بەوەشدرا، هەرکەسێک ئارەزومەندە دەتوانێت لەڕێگەی ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری عێراق فۆرمەکە بەشێوەی ئۆنلاین فۆڕم پڕ بکەنەوە.
هاوڵاتی لەدوای مەرگی ژینا ناوی پۆلیسی ئەخلاقی ئێران بەشێوەیەكی بەرچاو لەمیدیاكانی جیهاندا بڵاوبووەوە بەپێی هەندێك بەراوردكاری بودجەی ئەو دامەزراوەیەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەهەندێك دامەزراوەی دیكەی وەك پەروەردەو هەندێك زانكۆی گەورەی وڵاتەكە زۆر زیاترە. ئەو بەشە لەپۆلیسی ئێران كە وەك (گەشتی ئێرشاد) ناو دەهێنرێت لانیكەمی بودجەكەی دوو هێندەی (زانكۆی شەریف)ە لەو وڵاتەكە كە بە یەكێك لە زانكۆ گرینگەكانی جیهان لە ئاستی زانستیدا ئەژمار دەكرێت. ئەگەرچی لە ئامارەكانی ئێراندا ریزبەندێكی تایبەت بە بودجەی ئەو بەشە لەپۆلیس جیا نەكراوەتەوە بەڵام بەپێی بەراوردەكان نزیكەی 40 ملیۆن دۆلار بۆ ئەو پۆلیسە تەرخان دەكرێت كە بەراورد بەدامەزراوەكانی دیكەی ئێران بودجەیەكی زەبەلاحە. ناوەندی ئاماری ئێران لەبودجەی ساڵی 2022 بڵاویكردووەتەوە كە بودجەی هێزەكانی پۆلیس بەگشتی 43 ترلیۆن و 237 ملیار تمەنە كە دەكاتە نزیكەی یەك ملیارو 600 هەزار دۆلار بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراوەتەوە؛ لەكۆی بودجەی پۆلیس نزیكەی 2.5٪ی بۆ پۆلیسی ئەخلاق تەرخان دەكرێت. بەرپرسانی پۆلیسی ئێران لە هەندێك لێدواندا ئاماژەیان بەوە كردووە كە لانیكەم یەك ترلیۆن و 80 ملیار تمەن كەدەكاتە نزیكەی 40 ملیۆن دۆلار بۆ بودجەی پۆلیسی ئەخلاقە. هەندێك لەسەرچاوەكانی ناوخۆی ئێران ئاماژەیان بەوە كردووە كە بودجەی پۆلیسی ئەخلاق تەنها 2٪ی كۆی بودجەی پۆلیسە لەساڵیكدا كە لەو حاڵەتەشدا بڕی (867) ملیار تمەن بۆ ئەو بەشە لەپۆلیس تەرخانكراوە كەئەوەش دوو هێندەی بودجەی دامەزراوەی فریاگوزاریی سەرتاسەری هەموو ئێرانە. ئەو 2٪ بودجەیەی پۆلیسی ئەخلاق هاوشانە لەگەڵ 50٪ی ئەو بودجەیەی كە لەچوارچێوەی ئاسایشی كۆمەڵایەتی لەبودجەی ساڵانەی ئێراندا دیاری دەكرێت و هاوكات دوو هێندە زیاترە لەبەشی ناوەندی پەروەردەو گەشەی هزری منداڵان و نەوجەوانان لەسەرتاسەری وڵاتەكە. هاوكات بودجەكەی دوو هێندە زیاترە لەو بودجەیەی كە بۆ زانكۆی شەریف لەئێران تەرخان دەكرێت لەكاتێكدا ئەو زانكۆیە یەكێكە لەزانكۆ ئاست باڵاكانی ئێران و جیهانیش لەڕووی زانستی و تەكنیكییەوە. پۆلیسی ئەخلاقی ئێران كەساڵی 2005 بەناوی (گەشتی ئیرشاد) دامەزراوە، ئاشكرای كردووە ساڵانە نزیكەی 15 هەزار كەسی دەستگیرو سزا داوەو لەو ژمارەیەش بەشێكیان تەنها ئاگاداركراونەتەوەو خولی پەروەردەیان بۆ كراوتەوە. ئەگەرچی ئەركی پۆلیسی ئەخلاقی ئێران بۆ سەرتاسەری ئێرانە، بەڵام سەرنجی زیاتری ئەو بەشەی پۆلیس لەسەر تاران و شارە گەورەكانی ئێرانە. بەوتەی بەرپرسانی پۆلیسی ئەخلاق تەنها لەیەك مانگی ساڵی 2006 لەناو شاری تاران هۆشداریی دراوە بە 63 هەزار و 693 كەس، كە بەوتەی ئەوان سەرپۆش و باڵاپۆشییان نەگونجاو بووە. ئەو بەشە لەپۆلیسی ئێران روونیكردووەتەوە كە بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی دراوە بەوان بۆیان هەیە هەر ئۆتۆمبێلێك بێزاریی بۆ خەڵك دروست بكات، رایگرن و ئەگەری شۆفێرانی ژن سەرپۆشیان نەگونجاو بێت ئۆتۆمبێلەكانیان لەگەراجی پۆلیسدا بەپێی ئەو سزایەی بۆیان دیاریی دەكرێت، رابگرن. پۆلیسی ئەخلاق لەتاران تەنها لەیەك مانگدا هەزار و 149 ئۆتۆمبێكی بەبیانوی ئەوەی شۆفێرو سەرنشینەكانیان جلوبەرگ و سەرپۆشەكانیان گونجاو نەبووە سزا داوە. ژینا ئەمینی ئەو كچە كوردەی خەڵكی سەقز كە لەكاتی سەردانی بۆ تاران بەبیانوی نەگونجاوبوونی جلوبەرگەكانی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاق دەستگیركراو داوتر گیانی لەدەستدا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی زیاترین قسە لەسەر ئەو پۆلیسە لەناوخۆی ئێران و جیهاندا دروستببێت و تەنانەت كاردانەوەكانی مەرگی ژینا بەوەشەوە نەوەستاوەتەوە و كۆڵەكەكانی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانی هێناوەتە لەرزە.
هاوڵاتی تەقینەوەی کانێکی خەڵوز لە باکوری تورکیا دەبێتە هۆی مردنی 30 کرێکارو بێسەروشوێنبونی15 کرێکاری دیکە کە چاوەڕێدەکرێت ئەوانیش گیانیان لەدەست دابێت. دوێنێ 14/10/2022، تهقینهوهیهك له كانێكی خهڵوز له شاری بارتینی باكووری توركیا روویدا،و بووە هۆی مردنی 30کرێکار و بێسەروشوێنبونی 15 ی دیکە کە چاوەڕێ دەکرێت گیانیان لە دەستدابێت، بەپێی زانیارییەکان لەکاتی تەقینەوەکەدا 110 کەس لەناو کانە خەڵوزیەکەدا بوونە، 58 کەسیان رزگاریان بووە و 30 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەیان بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانە. هەروەها لە ڕاگەیەندراوێکدا فاتیح دۆنمەز وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، دوای تەقینەوەکەی کانی خەڵوزی ئاماسرا سەر بە دامەزراوەی کانی خەڵوزی تورکیا، لە گەلەرییەکدا ئاگر کەوتووتەوە. لە ئێستادا تیمەکان لە هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی ئاگرەکە و ئەو گازی دوانە ئۆكسیدی كاربۆنەی دروست بووە. وتیشی، ''پێمان وایە ١٠-١١ کرێکارمان لەو ناوچەیەدان کە ئاگرەکەی تێدایە. ٤-٥ کرێکاریشمان لەو ناوچەیەدان کە داڕووخان تیایدا روویداوە''. هاوکات، نۆرتاش ئهرسهلان پارێزگاری بارتۆن به رۆژنامهنووسانی راگهیاندووە، پێنج كهس له قوڵایی ٣٥٠ مهتر گیریان خواردووه و ٤٤ كهسیش له شوێنێكی دیكه گیریان خواردووه كه ٣٠٠ مهتر له ژێر زهویدان، تا ئێستاش ههشت كرێكار رزگاركراون. بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، تەقینەوەی ئەو کانە خەڵوزە بەهۆی گرفتی گازەوە بووە، بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا لە راپۆرتێکدا هۆکاری تەقینەوەکە بخەنەڕوو.
سهرۆكی نوێ عێراق پهیامێك بڵاودهكاتهوهو ئاماژه بۆ ئهوهدهكات، ههوڵدهدهم سهرۆكی ههموو عێراقییهكان بم. د. لـهتیف رهشید سهرۆكی نوێ عێراق له ههژماری تایبهتی خۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك پهیامێكی بڵاوكردهوهو نوسیویهتی، "سوپاسی خۆم ئاراستهی نوێنهرانی گهلی بهشهرهفی عێراق و سهرجهم هێزه سیاسییهكان دهكهم؛ بۆ ئهوهی متمانهیان پێم بهخشی. ئاماژهی بۆ ئهوهشداوه، "بهڵێن دهدهم زۆرترین كار بكهم بۆ پاراستنی دهستوور و سهروهری وڵات و بهرژهوهندییهكانی خهڵك، بێ جیاوازی و ههورهها ههوڵدهدهم سهرۆك كۆمار ههموو عێراقییهكان بم".