هاوڵاتی فەرماندەی گشتی هەسەدە جارێكی دیكە ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی سوریا دەربڕی، ڕاشیگەیاند:" دۆخی ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەراورد بە هەندێك ناوچەی دیكە زۆر باشترە". ئەمڕۆ یهكشەممە 19ی كانوونی یهكهمی 2021 میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە، مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەیی گشتیی هیزەكانی سوریای دیموكراتی ( هەسەدە)، لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندەی باڵای دیكە سەردانی ئەنجومەنی سەربازی دیرەزور و ئەنجومەنی مەدەنی ناوچەكەیان كرد. لەمیانی ئەو سەردانەدا مەزڵوم كۆبانێ، ڕایگەیاند:" ڕێككەوتنی نێودەوڵەتی هەیە بۆ بەزاندنی سنوری سوریا و هەسەدە بەشێكە لە ڕێككەوتنەكە و پابەندە بە زامنكردنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا. مەزڵوم عەبدی تیشكی خستە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەكانی دژی داعش و شانەنوستووەكانی، كە لە پێشینەی ستراتیژیی نوێدا بۆ ساڵی 2022 دانراوە، داواشیكرد هەر كات پێویست بكات ئۆپەراسیۆنەكانی دژە قاچاغیكردن لە كەنارەكانی فورات و هەموو سنورەكان چڕبكرێتەوەو داواشی لەهێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ كرد بەشێوەیەكی كارا كاربكەن بۆ دەستەبەركردنی ئاسایش و ئارامی بۆ خەڵكی دیرەزور". فەرماندەی هەسەدە وتیشی:" هێشتا چەندین تەحەدا هەیە، داعش و هەڕەشەكانی دەوڵەتی توركیا و جموجوڵەكانی ڕژێمی سوریا، كاردەكەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو تەحەدایانەی كە ساڵی داهاتوودا ڕوبەڕومان دەبێتەوە". مەزڵوم كۆبانێ، ئەوەشی خستەڕوو:"لە كۆتایی ساڵی 2021دا هەڵمەتێكمان دەستپێكردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەناو دەستەی كارگێڕی و سەرجەمی دامودەزگاكانی خۆبەڕێوەبەریی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئەم هەڵمەتە لە ساڵی نوێدا بەردەوام دەبێت". فەرماندەی هەسەدە باسی لەوەشكرد:" ئەوان گفتوگۆ لەسەر شارێك یان ناوچەیەك لەگەڵ حكومەتی سوریا ناكەن، بەڵكو هەر دانوستانیان لەسەر هەموو باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبێت".
هاوڵاتی خانهی راگهیاندنی ئهمنیی عێراق رایگەیاند:" وهك ئامادهكاری بۆ كشانهوهی سوپای ئهمریكا و هاوپهیمانان له عێراق، تهواوی كهلوپهلی سهربازی ناو بنكهی (عهین ئهسهد)ـیان رادهستی سوپای عێراقیان كردهوه". ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی كانوونی یهكهمی 2021، خانهی راگهیاندنی ئهمنیی عێراق بڵاویكردهوه كه بۆ جێبهجێكردنی وردهكاری رێكهوتننامهی ستراتیژی نێوان عێراق و ئهمریكا، لیژنهیهكی ئهمنی سهردانی بنكهی سهربازی عهین ئهسهدیان له پارێزگای ئهنبار كرد و لیژنهی باڵای ئهمنی بهمهبهستی ئامادهكاری بۆ گۆڕینی ئهركی سوپای ئهمریكا و هاوپهیمانان له شهڕكهرهوه بۆ راوێژكاری سهردانی بنكهی (عهین ئهسهد)ـیان له ئهنبار كرد، كه سوپای هاوپهیمانی دژ به داعش وهك بنكهیهكی سهربازی له 2014ـهوه بهكاری دههێنن. روونیشی كردهوه، وهك ئامادهكاری بۆ كشانهوهی سوپای ئهمریكا و هاوپهیمانان له عێراق، تهواوی كهلوپهلی سهربازی ناو بنكهی (عهین ئهسهد)ـیان رادهستی سوپای عێراقیان كردهوه. بهپێی راگهیهندراوی خانهكه، لهو سهردانهدا جهختكرایهوه سهر گۆڕینی ئهركی شهڕكردنی سوپای هاوپهیمانان بۆ راوێژ و مهشقپێكردنی سوپای عێراق و هاوكاری كردنی هێزه ئهمنییهكان. ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند هێزە شەڕكەرەكانیان لە عێراق دەكێشنەوە. لەئێستا زیاتر لە سێ هەزار و 100 ئەمریكی لە عێراقن لەژێر ناوی هاوپەیمانی دژی داعش بە هاوكاری هێزە ئەمنیە عێراقیەكان و هێزەكانی پێشمەرگە شەڕی دژی تیرۆرستان دەكەن
هاوڵاتی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند، کە یەکێکیان خەڵکی شارۆچکەی پێنجوێنە ساڵی ٢٠١٩ لە هێرشێکی ئاسمانیی سوپای تورکدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون. ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ناسنامەی چوار شەهیدی ڕاگەیاند، کە ساڵی ٢٠١٩ لە هێرشێکی ئاسمانیی سوپای تورکدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون. ناسنامەی شەهیدەکان بەمشێوەیەیە؛ ناسناو: گیڤارا کوردان ناو و پاشناو: هاوبەش عومەر شوێنی لەدایکبوون: پێنجوێن ناوی دایک و باوک: عەزیمە عومەر و عومەر مەجید کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی ٨ی ٢٠١٩ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ناسناو: ئاڤشین سەردەم ناو و پاشناو: ئامینە ئاکدۆغان شوێنی لەدایکبوون: شرناخ ناوی دایک و باوک: کامەر – خەلیل کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ٨ی ٢٠١٩ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ناسناو: عەگید بۆتان ناو و پاشناو: عومەر کارانفیل شوێنی لەدایکبوون: سێرت ناوی دایک و باوک: سوبحیە – ئایدن کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ٨ی ٢٠١٩ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ناسناو: ڕووبار ئەحمەد ناو و پاشناو: محەمەد جان تاڵای شوێنی لەدایکبوون: ئامەد ناوی دایک و باوک: ئنجی – مەحمود کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی ٨ی ٢٠١٩ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕایگەیاندووە: هاوڕێیانمان ئاڤشین، عەگید، ڕووبار و گیڤارا مانگی ٨ی ٢٠١٩ لە بۆردوومانێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون.
عەمار عەزیز سەرۆکی دەستەی بنکەی لالش بڕیاریدا بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەكەی هەولێر تەرخان بكات. ئەمڕۆ شەممە 18ی كانوونی یهكهمی 2021، دلشاد سالح، بەرپرسی نۆسینگەی لالش له شاری دهۆک بە هاوڵاتی وت"لەکاتی کۆمەڵکۆژی و روداوی ئاگرکەوتنەوەی کەمپی شاریا، خەڵکی هەولێر و دەوروبەری هەمووجورە هاوکارییەکی گەیاندە خەڵکی ئێمە، چاکەی ئەوان لەبیرمان نەکردوە هەمیشە باسی دەکەین، هەربۆیە بە بڕیاری سەرۆکی دەستەی بنکەی لالش بەرێز شێخ شامۆ بڕیاریدا بە دابینکردنی بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتووانی برایەکانمان لە هەولێر". بەرەبەیانی رۆژی هەینی 17-12-2021 بەهۆی بارانی بەخوڕ لافاو لە بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر دروستبوو، جگە لە زیانە گیانییەکان کە 12 کەس بوون، زیانێکی دارایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. ژمارەیەکی زۆر ماڵ لە گەڕەکەکانی دارەتوو و رۆشنبیری ئاویان تێچووە و سەتان ئۆتۆمبێلیش کەوتوونەتە ژێرلافاوەوە، یان لافاوەکە تێکی شکاندوون. بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، لەهەر گەرێ: لەو گەڕەكانەی بەر لافاوەكەی دوێنی كەوتوون، زیاتر لە 200 ماڵ زەرەرە مەند بوون. دلشاد سالح وتیشی"حکومەتی هەرێم مانگانە نەسرییە دەداتە دەستەی بنکەی لالش ئەوەش بۆ چالاکیەکانمان و دابەشکردنی هاوکاری بەسەر خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت، بۆ ئەم مانگە هەموو چاڵاکیەکان و هاوکارییەکانمان ڕاگرت، لەپارەی نەسرییە 10ملیون دابین دەکەین". دەستەی بنکەی لالش، کە بنکەیەکی رۆشەنبیری و کۆمەڵایەتی ، فرع، واتە تایە و بنکەکانی خۆی لەتەواوی سنوری پارێزگای دهۆک و شنگال هەن ، کە ئەویش پێکهاتووە لە8تایی سەرەکی لەگەڵ 27 بنکە،
هاوڵاتی بهرپرسێكى باڵاى یهكێتى رایگەیاند:" وتیان ھەولێر دەکەنە دوبەی، بەس داخەکەم کردیانە دەریای ئیجە و وتمان سلێمانی ئەکەینە پایتەختی ڕۆشنبیریی، لەسایەی سەری کوڕی مەسئول و ئەو ھەموو ھێزو میشیا ڕەنگاوڕەنگەوە کردومانەتە تەکساس". ئەمڕۆ شەممە 18ی كانوونی یهكهمی 2021، شاناز ئیبراهیم ئهحمهد ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە نوسینێكدا بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای كوردستان و ساڵیادی نەخۆشكەوتنی جەلال تاڵەبانی نوسیویهتى:" 17ی دیسەمبەر ئەو ڕۆژەی کە تارماییەکی ڕەش باڵی بەسەر کوردستان و عێراقدا کێشاو سەمامی ئەمانەکەی لەدەستداو چیتر خۆشبەختی بەخۆوە نەبینییەوە". ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دهشڵێت:" ئەو ڕۆژەی مام چیتر بەرگەی ماندوێتی و سەختیەکانی خەباتی سیاسی و کێشمە کێشەکانی نەگرت و لێدانی دڵە گەورەکەی ئەو پێشمەرگە و کورد پەروەرو شۆڕشگێڕو ڕابەرو سیاسەتمەدارە ژیرو بلیمەتەی گەلەکەمان کەوتە دەست قەدەر". شاناز ئیبراهیم ئهحمهد لهبهشێكى ترى وتارهكهیدا ئهوهشى وتوه: " مامە گیان لەماوەی ئەو نۆ ساڵەدا نەک ھەر بەرەو پێش نەڕۆیشتوین، بەڵکو پاشکەکشێشمان کردووە و تەنانەت بەو ھەموو موزایەدەو دروشمە بریقەدارو تەپڵ لێدانو ھاتوھاوارەشەوە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیش دابین نەکراون". باسى لهوهشكردوه: " مامە، لەسایەی سەری کۆمەڵێک بازرگانو بەرژەوەندیخوازەوە نە بستێک زەوی ماوە، نە گۆیژە، گۆیژەیەو نە کەسیش ئەتوانێت پۆزێک لەجادەی پۆزەکە لێبدات..!! سەرچنار بوەتە مێژوو، عهینکاوە بوهتە سەرگزشت، قەڵادزە ساڵی جارێک یادی ئەکەینەوە، ئەنفالو ھەڵەبجە ھەر بونەتە مەراسیمێکی یەک چرکە وەستان بۆ گیانیانی پاکیان، کۆیە ناوی نەماوە، گەرمیان مەگەر بەگۆرانی ناوی بێتە ناو ناوان". لهبارهى ههولێرهوه دهڵێت:" مامە گیان، وتیان ھەولێر دەکەنە دوبەی بەس داخەکەم کردیانە دەریای ئیجە، وا ھەموان سەرقاڵی دۆزینەوەی لاشەی (دانەر)ی تەمەن 10مانگانن کە لافاوەکەی ھەولێری بەدوبەی کراومان لەگەڵ خۆی بردی، نازانم ئێستا لافاوەکە گەیاندویەتیە پەنا کام تاشە بەردو لەکام دۆڵو شیوو کەناری کام گوندو بناری کام کێوو چیا نیشتۆتەوە". باسى لهسلێمانیش كردوهو جهختیكردۆتهوه: " وتمان سلێمانی ئەکەینە پایتەختی ڕۆشنبیریی، لەسایەی سەری کوڕی مەسئولو ئەو ھەموو ھێزو میشیا ڕەنگاوڕەنگەوە کردومانەتە تەکساس، وتمان کەرکوک ئەکهینە شاری پێکەوەژیان، کردومانەتە شاری ڕقو کینەو سەد بەرەکی، وتمان سەری بادینان بەرزئەکەینەوە بەس ھەموو ئەو بادینانەی کە داوای مافی ڕەوای خۆیانو خەڵکیان کرد بەشەش ساڵو 10 ساڵ سزادرانو خرانە کونجی زیندانەوە، وتمان بەغدا ئەکهینەوە بە(باغی داد)و بوهتە مەیدانی زۆرانبازییو فڕکان فڕکانی وڵاتانی بێگانە و کوتلەو حزب و لایەنە سیاسیەکان". لهكۆتاییشدا ئهوهى نوسیوه: " مامە گیان، سەردەم گۆڕاوە، کەس بەکەسەو نە ھەرێم ھەرێمەو نە عێراقیش عێراق.. گەورەم لەگەڵ ھەر ھەموو ئەوانەشدا پێویستە ڕاستیەکیت پێبڵێم کە ھێشتا تروسکاییەک ھەر ماوە".
هاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی بڕی یەک ملیار دینار هاوکاریی بۆ زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر دابیندەکات، و هاوکارییەکە لە رێگەی دەزگای روانگە، ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازیی بارزانی دابەشدەکرێن. ئەمڕۆ شەممە 18ی كانوونی یهكهمی 2021، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەزگای روانگە، ئاماژە بەوە دەکات، هاوکارییەکە بریتییە لە تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار دیناری عێراقی کە ئەو بڕە پارەیە تایبەت دەکرێت بۆ ئەم پێداویستییانە: - تەرخانکردنی بۆ کەلوپەل و پێداویستیی ناوماڵ - دابینکردنی خۆراک - هاوکاریکردنی خێزانە زیانبەرکەوتووەکان لە پاککردنەوە و رێکخستنەوەی خانوو، باڵەخانەکان. هاوکارییەکان لە بەرەبەیانی 18-12-2021 دەستپێدەکات و تاوەکو جێگیربوونەوەی ماڵباتە زیانبەرکەوتووەکان بەردەوام دەبن. بەرەبەیانی رۆژی هەینی 17ی کانوونی یەکەمی2021. بەهۆی بارانی بەخوڕ لافاو لە بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر دروستبوو، جگە لە زیانە گیانییەکان کە 12 کەس بوون، زیانێکی دارایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
هاوڵاتی عەلی حمە ساڵح، لە نوسینێکدا دەڵێت:"بەتەنیا بەم زەویە کێشەی ئاوەڕۆو ترسی لافاو لە ھەولێر چارەسەر دەکات و پشتێنەکەی سەوزای بەدەوری ھەولێر دروستدەکات". عەلی حمە ساڵح نوسیویەتی:"یەکێک لە دەرگا گەورەکانی گەندەڵی زەوی بوو، چەند کەسێکی کردە خاوەن سەدان ملیۆن دۆلار. لە نێو ئەو دەیان ھەزار دۆنمەدا ئەگەر تەنیا ئەم ٢٠٠ دۆنم زەویە بۆ خەڵکی ھەولێر بێت، چی ڕوودەدات؟ دەقی نوسینکەی عەلی حمەساڵح ئەم زەویە: ٢٠٠ دۆنمە، لە بەنرخترین شوێنی ھەولێرە.. تەنیشت ھۆتێل ڕۆتانا ، لایەک شەقامی ١٠٠ مەتری و لایەک ٤٠ مەتری و دەکەوێتە سەر ڕێگای موسڵیش.. واتە: ھەر چوارلای شەقامەو بازرگانیە.. بەبێ ئەوەی ھیچ پرۆژەیەکی تێدابکرێت بەنایاسایی تاپۆکراوە"موڵک سڕف" ! لە ھیچ یاسایەکدا ڕێگا بەمە نادرێت! دەزانن ئەم زەویە بای چەندە کە بەناسایی کراوەتە "موڵک سڕف" بۆ کۆمپانیایەک؟ ئەگەر ٤٠٪ بکرێتە خزمەتگوزاری (٣٠٠ ھەزار مەتر زەوی) ماوە. بەلای کەم نرخی مەترێک زەوی لەم شوێنەدا کە زۆربەی دەبێتە بازرگانی (٢٠٠٠ دۆلار)ە واتە: ئەم زەویە بەنایاسایی تاپۆکراوە! حکومەت دەتوانێت بەیاسا وەریبگرێتەوەو بەیاسا بیفرۆشێت (٦٠٠ ملیۆن دۆلار) واتە: "٦٠ ھەزار دەفتەر دۆلار " دەکات.. لە کوێی دونیادا ھەیە (٦٠٠ ملیۆن دۆلار) بەنایاسایی لەیەک پارچە زەویدا ببرێت بۆ کەسێک! گرنگە ئەم زەویە وەربگیرێتەوە، بەیەکجاری کێشەی ئاوەڕۆی ھەولێرو گرفتی لافاوی پێچارەسەر بکرێت و پشتێنەیەکی سەوزایی بەدوری ھەولێر پێدروست بکرێت.. وەک زەویەکەی لای فڕۆکەخانەی لێنەکەن! ئەم زەویە نایابەش لەم کۆمپانیا وەرنەگیرێتەوەو بدرێتە "لالاڤ" بۆ ئەوەی سەدان ملیۆن دۆلار قازانج بکات! زەویەکی نایاب لە بەرامبەر فڕۆکەخانە ھەبوو.. ٦١٢ دۆنم بەھاکەی زیاتر لە (یەک ملیارو دوو سەد ملیۆن دۆلار) بوو، زۆر ھەوڵمدا نەدرێتە کەس و بکرێتە خزمەت گوزاری بۆ ھەولێر.. ماوەیەک ڕاگیرا! دوو ئاراستەی دەستڕۆشتوو ململانێیان بوو لەسەری، دواجار ڕێککەوتن "لالاڤ" بیکاتە ڤێلاو نرخی ڤێلایەک لە ( دوو بۆ چوار ملیۆن دۆلار)ە ! سەرۆکی حکومەت ئەم زەویە بکەنە خزمەتگوزاری بۆ ھەموو ھەولێر.. ئەم زەویە کە بەنایاسای کراوە لەگەڵ دەیان زەوی نایابی تر (پێویستە زەوی نایاب لەیاسای وەبەرھێنان بەدەر بکرێت و بە یاسای کڕین و فرۆشتن مامەڵەی پ
هاوڵاتی وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، تاوەکو ئاسایی بوونەوەی دۆخەکەش، بڕیار و رێنوێنییەکانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکەن. وەک لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، "هەر مامۆستا و قوتابییەکیش کە دانیشتووی ئەو گەڕەکانە بێت و دەوامی لە دەرەوەی ئەو گەڕەکانە بێت کە بەر لافاو کەوتوون بەهۆی ئەوەی زیانیان بەرکەوتووە، دەوام ناکەن و مۆڵەت پێدراودەبن." بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزاکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکەی کارگێڕی لە کوردستان دەسەڵاتی تەواویان دەبێت لە هەر شوێنێک بەهۆی دۆخی کەشوهەوا بزانن کاریگەری و مەترسی دروست دەبێت، پێویستە (پێشوەختە بڕیار بدەن) بۆ راگرتنی دەوام بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران. پارێزگاری هەولێر دەڵێت، دەسەڵات دراوە بە سهرجهم قایمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەكانى سنوورى پارێزگاى ههولێر لە هەرشوێنێک کە زیانى زۆرى بەرکەوتووە بەتایبەتى قوتابخانەکان، دەتوانن پشووى فەرمى لە فەرمانگە و قوتابخانەکانى سنوورەکەیان رابگەیێنن. بەرەبەیانی رۆژی هەینی 17-12-2021 بەهۆی بارانی بەخوڕ بەتایبەتی چەند گەڕەکێکی پارێزگای هەولێر ی گرتەوە و بەهۆیەوە یانزە کەس گیانیان لەدەستدا
هاوڵاتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی لافاوەکەی هەولێر و هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان ئاماژەی بەوە کرد، هەرچەندە رووداوەکە سرووشتییە، بەڵام لیژنەیەکیان راسپاردووە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بکەن لەوەی لایەنی کەمتەرخەم هەبووبێت، دەشڵێت، "ئەوەی پێویست بووبێت، دەیکەین." بەرەبەیانی رۆژی هەینی، 17-12-2021 لافاو بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر و شارۆچکەکانی سەر بە پارێزگاکەی گرتەوە کە بەهۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەستداوە. مەسرور بارزانی باسی لەوە کرد، پلانی کورتخایەن و درێژخایەنیان دەبێت، بۆ ئەوەی بزاندرێت چی روویداوە و چۆن هاوکاریی زیانلێکەوتووان بکەن، پلانی درێژخایەنیشیان دەبێت هێزەکانی پۆلیس، زێرەڤانی و پێشمەرگە لەگەڵ تیمە خزمەتگوزارییەکانی دیکە خراونەتە ئامادەییەوە تاوەکو هاوکاریی خەڵک بکەن. وتاری مەسرور بارزانی دوای کۆبوونەوەی بوو لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی شاری هەولێر لە بینای پارێزگای هەولێر. لەبارەی زیانەکانی لافاو گوتی، "سەرەخۆشی لە هەموو کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هیوادارم خوا سەبووریی بنەماڵەکانیان بدات." سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەداخەوە ئەمە کارەساتێکی سرووشتییە و بەهۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە روویداوە، بۆ ئەمەش مرۆڤ جگە لەوەی سوپاسگوزاریی خودا بکات، هیچی دیکەی پێناکرێت، بەڵام لە هەمان کاتدا، پێویستی بە بەدواداچوون هەیە بۆ ئەوەی بزانین لە هەر شوێنێک ئەگەر کەمتەرخەمیی هەبووبێت، دەستنیشان بکرێت." مەسرور بارزانی باسی فراوانبوونی شاری هەولێری کرد، وتی، "گەورەبوونی شاری هەولێر لە ساڵانی رابردوو دوای ئەوەی کە کۆبوونەوەمان لەگەڵ بەرپرسان هەبوو لە باڵەخانەی پارێزگای هەولێر، بۆیان باسکردم کە یەکێک لە هۆکارەکان، گرتنی رێڕەوی ئاوەکە بووە کە بەداخەوە لەو ساڵانەی رابردوو لەوانەیە وەکو پێویست بە شێوەیەکی ئەندازیاری رەچاوی ئەوە نەکرابێت کە رێڕەوی ئاوەکە نەگیرێت، ئەمەش وایکردووە کە رێڕەوی ئاوەکە دەگیرێت و ئەوەش لەوانەیە ببێتە هۆکار کە ئەم جۆرە کارەساتەی لێبکەوێتەوە." لەبارەی چارەسەری ئەو کێشەیەش وتی، لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ ئەوەی کێشەکان دەستنیشان بکەن "بۆ ئەوەی چارەیان بکەن، لە هەمانکاتدا هەندێک کەنداو هەبووە کە لەوانەیە پاشماوەی تێکرابێت، یان رێگەکەی گیرابێت".
هاوڵاتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، "بەمەبەستی رێکخستنەوەی بەشەناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین، کە بەهۆی لافاو زیانی بەرکەوتووە، لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی سەڵاحەددین، بۆ ماوەی ھەفتەیەک پشووی فەرمی دەبێت". بهپێی راگهیهندراوێكی فهرمانگهی میدیا و زانیاری کە ئەمرؤ هەینی بڵاویکردوەتەوە، بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی بەشە ناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین، کە بەهۆی لافاو زیانی بەرکەوتووە، لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی سەڵاحەددین، بۆ ماوەی ھەفتەیەک پشووی فەرمی دەبێت. راشیگهیاندوه كه ههر ئهمڕۆ ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا بەشەناوخۆیی کوڕانی لە هەولێر بەسەرکردەوە کە بەهۆی لافاو زیانی ماددی زۆری بەرکەوتووە. لە کاتی بەسەرکردنەوەکەدا وەزیری خوێندنی باڵا لە نزیکەوە لەگەڵ خوێندکاران و قوتابیان گفتوگۆی کرد و لە بارودۆخ و تەندروستییانی پرسی. وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ستافی زانکۆی سەڵاحەدینی راسپارد بەپەلە زیانەکانی لافاوەکە دەستنیشان بکەن و قەرەبووی خوێندکاران بکرێتەوە بۆ ئەوەی پێداویستی و کەلوپەلی پێویستیان بۆ دابین بکرێت و گیانیان سەلامەت بێت.
عەمار عزیز-دهۆک دوای سێ رۆژ بە رۆژوو بوون ئەمڕۆ 17ی کانوونی یەکەم جەژنی رۆژی گرتنی ئێزدییەکان بوو. سەباح سەمیر، بەرپرسی راگەیاندنی نوسینگەی بابە شێخ بە هاوڵاتی وت :" ئەم جەژنە تایبەتمەندییەکی زۆر گرنگی لەناو ئێزدییەکاندا هەیە ئەویش دوای به رۆژوو بوونی ئێزدییەکان بە سێ رۆژ ، رۆژی چوارەم کە دەکاتە رۆژی هەینی دەکرێتە جەژن". بەرپرسی ڕاگەیاندنی نوسینگەی بابەشێخ وتیشی:" لەم ڕۆژەدا قوربانی دەکەین لەگەڵ ڕازاندنەوەی سفرە بە کۆمەڵێک شرینی و دەچینە ماڵی یەکتر بۆ پیرۆزکردنی جەژن لەیەکتر، زۆرێک لە ئێزدییەکان سەردانی شوێنی مانەوەی بابەشێخ دەکەن هەروەها میری ئێزدییان و جەژن لێیان پیرۆزدەکەن".
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە. بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ هەینی 17-12-2021، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان و لە کاتەکانی دوانیوەڕۆدا بروسکە و لێزمەباران زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە. هەروەها سبەینێ شەممە 18-12-2021، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران لە ناوچە جیاوازەکاندا لە کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت و لێزمە باران دەبارێت و زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و ئەگەری بەفربارینیش هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.
هاوڵاتی بافڵ تاڵهبانی، هاوسهرۆكی یهكێتی له پهیامێكدا بۆ كهسوكاری قوربانیانی لافاوهكهی بهرهبهیانی ئهمڕۆی و ههولێر و زیانلێكهوتوانی ئهو لافاوه، جهختی كردهوه كه وهك یهكێتی ئامادهن بههانای لێقهوماوان و زیانێكهوتوانهوه بچن و دهڵێت "خزمهتكردنی ههولێر و ههولێرییهكان به ئهركی خۆمان دهزانین". بافڵ تاڵهبانی ئهمڕۆ ههینی 17ی كانونی یهكهم پهیامێكی بڵاوكردهوه و پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی ئاڕاستەی ها كهسوكاری قوربانیانی ههولێر كرد كە بەھۆی کاریگەری کەشوھەوا و باران و لافاو گیانیان لەدەستدا، دهشڵێت "لەخوای گەورە داواکارین لە بەھەشتی بەرین جێیان بکاتەوە و دڵئارامیش بە ھەموولایەک ببەخشێت." هاوسهرۆكی یهكێتی رایگهیاندوه كه غەمبارن بهوهی ئەم کارەساتە سروشتییە زیانێکی زۆری مادی بە ماڵ و موڵکی خەڵک گهیاندوه و دهڵێت " وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ھەموو ھاوکاری و پشتیوانییەکین بۆ بەھاناوەچوون و بەدەنگەوەھاتنی لێقەوماوان و ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە." له كۆتایی پهیامهكهشیدا بافڵ تاڵهبانی دهڵێت "خزمەتکردنی ھەولێر و ھەولێرییەکان بەئەرکی خۆمان دەزانین و ھاوسۆزین لەگەڵ کەسوکارەکانمان لەم رۆژەدا، بەوھیوایەی ھەموولایەک پارێزراوبن و دووربن لە ناخۆشی."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا دەکات، "لايهنه پهيوهندار و دهزگا حكومييهكان، خێرا و به پلهى يهكهم كار بۆ رزگاركردنى گيانى هاووڵاتييان بكهن و ههرچى پێويسته بكرێت بۆ ئهوهى له زووترين كاتدا به هاناى لێقهوماوانهوه بچن و هاوكارييان بكرێت". شەوی رابردوو بەهۆی زۆریی بارانبارینەوە لە بەشێک لە گەڕەک و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر لافاو دروستبوو، بە گوتەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر تاوەکو کاتژمێر 08:00ـی بەیانی ئەمڕۆ حەوت کەس بەهۆی لافاو و کەسێكیش بەهۆی هەورە برووسکەوە گیانیان لەدەستداوە. ئەمڕۆ هەینی 17-12-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لهگهڵ ئومێد خۆشناو بهدواداچوونى بۆ دۆخى ئهو شوێنانهى سهر به پارێزگاکە كرد کە تووشی لافاو بوون. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "نێچیرڤان بارزانی وێڕاى دهربڕينى هاوخهمى و پرسه و سهرهخۆشى بۆ خانهوادهى قوربانييان، جهختى لهوه كردهوه كه لايهنه پهيوهندار و دهزگا حكومييهكان، خێرا و به پلهى يهكهم كار بۆ رزگاركردنى گيانى هاووڵاتييان بكهن". هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پارێزگارى ههولێر دۆخى شوێنه زيانبهركهوتووهكانى روونكردووەتەوە و باسى له پرۆسهى فرياكهوتن و رزگاركردن و كارى تيمه فرياگوزارييهكانی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان كردووە، ههروهها دووپاتیشی كردووەتەوە كه دامودهزگا و لايهنه پهيوهندارهكان له كاردان و بهردهوام بهدواداچوون بۆ پێشهاتهكان دهكهن و كارى پێويست ئهنجام دهدهن.
هاوڵاتی بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانو هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانى ئاگادار دەکاتەوە کە بهگوێرهی پێشبینیهكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیو بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، ئهمڕۆ ههینیو سبهینێ شهممهش ههرێمی كوردستان كهوتۆته ژێر نزمه پاڵهپهستۆیهكو دەڵێت:"دەبێت شۆفێران زۆر بە وریاییەوە شۆفێری بکەن".هاوکات پارێزگاری هەولێریش هۆشداری دەداتە شۆفێران و هاوڵاتیان و دەشڵێت:" زۆر پێویست نەبێت ڕێگاکان بەکارمەهێنن". لهو ڕوهوه بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی سلێمانی سهرباری ئهوهی دڵنیایی دهدات كه لهههر شهقامو ڕێگهوبانێك گرفتێك دروستبێت ئهوا لهترافیك ئێف ئێمهوه زانیاریی بهشۆفێران دهداتو ئاگاداریان دهكاتهوه، هاوكات داواشدهكات، پابهندی خێراییهكانیان بنو سهرپێچی نهكهن لهم كهشوههوا باراناویهدا بۆ ئهوهی گیانی ههموان سهلامهتو پارێزراوبێت. بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی سلێمانی داوا لههاوڵاتیانیش دهكات، لهههر شهقامو ڕێگهوبانێك گرفتێك بۆ هاتوچۆ دروستبوو، ئهوا بهپهله پهیوهندیی بكهن بهكۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی لهڕێگهی ژماره 188 بۆ ئهوهی ههرچی زوه چارهسهربكرێت. هاوکات درەنگانێکی ئەمشەو لە ئەنجامی یەکگرتنی دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سور کە بووە هۆی دروست بوونی شەپۆلێکی بەخوری باران لە شاری هەولێر و له نزیک كاتژمێر 4ی بهیانیهوه لافاو له بەشێکی زۆری سنوری پارێزگای ههولێر دروست بوو و بەداخەوە جگه له زیانی مادی زیانی گیانیشی لێکەووتەوە. دپارێزگاری هەولێر دەشڵێت:"داواکارین لە هاوڵاتییان ئهگهر بۆ كاری زۆر زهروور نهبێت ڕێگاكانی دهرهوه و ناوهوهی ههولێر بهكار نههێنن، هەروەها لە سنوور سەرجەم ناحیە و قەزا و گوندەکانی هەولێر لە هەرشوێنێک هەستیان بەمەترسی بەرزبوونەوەی ئاو و کاریگەریەکانی باران کرد ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیە و شارەوانی و لایەنە بەرپرسەکانی ئەم شوێنانەوە بکەن. پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ جارێکی تر شەپۆلێکی بەخوری باران سنووری پارێزگای هەولێر بگرێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم تیمەکانی دەزگاکانی (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، هاتوچۆ، تەندروستی، بەرگری شارسانی، شارەوانیەکان، ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگا) و سەرجەم دەزگا پەیوەندیدارەکان خراونەتە ئامادەباشییەوە.
