هاوڵاتى وهزارهتى نهوتى عێراق رایگهیاند له مانگى تشرینى دووهمى رابردوودا، رۆژانه سێ ملیۆن و 273 ھهزار بهرمیل ھهناردهکراوهو کۆى داھاتهکهى گهیشتووهته حهوت ملیار و 590 ملیۆن دۆلار. ئهمڕۆ چوارشهممه 1ى کانوونى یهکهمى 2021، وهزارهتى نهوتى عێراق له راگهیهندراوێکدا پشت بهستن به ئامارى کۆتایى کۆمپانیاى بهبازاڕکردنى نهوتى عێراق (SOMO)، برٍو داهاتى فرۆشى نهوتى بۆ مانگى تشرینى دووهمى رابردوو، بڵاوکردهوه. له راگهیهندراوهکهدا ئهوه خراوهتهروو، کۆى نهوتى ھهناردهکراو له مانگى تشرینى دووهمى رابردوودا، 98 ملیۆن و 192 ھهزار و 317 بهرمیل نهوت بووه که کۆى داھاتهکهى گهیشتووهته، حهوت ملیار و 590 ملیۆن دۆلار بووه و یهک بهرمیل نهوت تێکڕا به 77 دۆلار و 33 سهنت فرۆشراوه. ههروهها بڕى نهوتى ھهناردهکراو له کێڵگه نهوتییهکانى ناوهڕاست و باشوورى عێراق، 95 ملیۆن و 860 ھهزار و 149 بهرمیل بووه و بڕى نهوتى ھهناردهکراو له کهرکووک لهڕێگهى بهندهرى جهیهانى تورکیاوه، گهیشتووهته دوو ملیۆن و 32 ھهزار و 685 بهرمیل. هاوکات ئهوهش روونکراوهتهوه بهپێى راگهیهندراوهکه له مانگى تشرینى دووهمى رابردوودا، رۆژانه تێکڕا سێ ملیۆن و 273 ھهزار بهرمیل ھهناردهکراوه.
هاوڵاتى وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" هەندێك پەڕلەمانتار بە هەڵە یەك دوو مانگ بەراورد دەكەن و ئەوەش یاسایی نییە و دوای كۆبوونەوەی وەزیری دارایی لەگەڵ فەرمانگەكان كێشەكە چارەسەر كراوە. دەشڵیت، عێراق بەردەوامە لە ناردنی 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ چوار شەممە، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ''عێراق بەردەوامە لە ناردنی 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان و لە ناوەڕاستی مانگی 10ی ئەمساڵ هەندێك كێشە هەبوو لە كۆكردنەوەی داهات لە سنووری سلێمانی، كە چەند هۆكارێك هەبوو هەر لە جێبەجێ نەكردنی ڕێنماییەكانی كۆكردنەوەی داهات و دەوام نەكردنی بەشێك لە فەرمانبەران و چەند هۆكارێكی دیكە. ئەوەشیخستەڕوو، وەزیری دارایی چەند جارێك لەگەڵ فەرمانگەكانی سنووری سلێمانی كۆبۆتەوە و كێشەكە چارەسەر كراوە و جەخت لە جێبەجێ كردنی ڕێنماییەكان كراوەتەوە.''
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند: "سبەینێ پێنجشەممە و رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووش مووچەی مانگی تشرینی دووەمی (وەزارەتی پەروەردەی هەرێم) بەهەمان میكانیزمی مانگەکانی رابردوو بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت". وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند: "سبەینێ پێنجشەممە و رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووش مووچەی مانگی تشرینی دووەمی (وەزارەتی پەروەردەی هەرێم) بەهەمان میكانیزمی مانگەکانی رابردوو بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت". ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم له رۆژی 25ی ئهم مانگهوه دهستی به دابهشكردنی مووچهی مانگی 11ی فهرمانبهران كردووه، بهڵام تا ئێستا وهزارهتی تهندروستی، پێشمهرگه، ناوخۆ و دارایی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لیوای نەوت و گاز و فەرماندەیی زێرەڤانی دابەشکراوە.
هاوڵاتى ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان، له كۆبوونهوهی ئهمڕۆ چوارشهممه، 1ی كانوونی یهكهمی 2021، ژمارهیهك بڕیاری پهسهندكرد، یهكێك لهوانه دامهزراندنی سێ یهكهمهكهی زانكۆ و پهیمانگه حکومییەکانە، کە دهرچووی 2016 – 2017ـن. ئهمڕۆ چوارشهممه 1ی كانوونی یهكهمی 2021، ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان، به سهرۆكایهتیی مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێم كۆبوهوه. له كۆبوونهوهكه چهند بڕیارێك دران و پهسهند كران، كه دامهزراندنی سێ یهكهمهكهی زانكۆ و پهیمانگا حکومییەکان بۆ ساڵهكانی 2016_ 2017 یهكێك بوو له بڕیارهكان.
هاوڵاتى سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:" پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی زیاتر لە 50%ی تەواو بووە، بەڵام 12 ملیار و 200 ملیۆن دیناری بۆ خەرجکراوە، واتە 50%ی تەواو بووە و 3%ی پارەکەی بۆ دراوە و ئەوەش پارەی باجی کارەبا و رسوماتی خەڵکی سلێمانییە. بۆیە ئەوە لە داهاتی وڵات نەکراوە. لەبەرئەوە ئەگەر تەنیا 3% کرابێت دەبێت تاوەکو قیامەت سلێمانی قەرزاری ئەو کۆمپانیایە بێت." ئەمڕۆ چوارشهممه 1ی كانوونی یهكهمی 2021، عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام دا و لەبارەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان چەند ئامار و داتایەکەی خستەڕوو. عەلی حەمەساڵح رایگەیاند کە داهاتی ناوخۆ بەراورد بە مانگی دووی ئەمساڵ زۆر کەمیکردووە و وتیشی "داهاتی ناوخۆ لە مانگی دووی ئەمساڵ 374 ملیار دینار بووە، بەڵام لە مانگی 11 بووەتە 164 ملیار دینار، چ مەنتیقێک رێگە بەوەدەدات بۆ تەمویلی مووچە 210 ملیار کەمیکردبێت. ئەم پارەیە چی لێهات؟." لەبارەی داهاتی هەولێر و سلێمانی لە مانگی دوو تاوەکو مانگی 11 عەلی حەمەساڵح وتی "داهاتی سلێمانی بۆ تەمویلی مووچە بۆ مانگی دوو بەراورد بە مانگی 11 لە 171 ملیار دینارەوە هاتووەتە سەر 70 ملیار و 520 ملیۆن دینار. 90 ملیار و 480 ملیۆن دینار کەمیکردووە، ئەمە چی لێهات؟ هەروەها داهاتی هەولێر لە 184 ملیارەوە بۆ 93 ملیار و 480 ملیۆن دینار کەمیکردووە." عەلی حەمەساڵح دەشڵێت "داهاتی ناوخۆ هەرچەند بێت سلێمانی 43% تەمویل دەکات و هەولێریش 57% تەمویل دەکات واتە ئەگەر سلێمانی بڵێ داهاتی ناوخۆم 43 دۆلار بووە هەولێریش دەڵێت 57 دۆلار بووە. ئەمەش دوو ئیدارەییەکی روونە." لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا عەلی حەمەساڵح ئاماژە بەوە دەدات کە "ئەم تەمویلە جگە لە پارەی نەوت کە 350 ملیۆن دۆلارە، جگە لە 200 ملیارەکەی بەغدا، سلێمانی 43%ی داهات تەمویل بکات و هەولێر و دهۆکیش 57%ی داهات تەمویل بکات." بەوتەی عەلی حەمەساڵح لە ماوەی هەشت مانگدا بەبێ ئەوەی هیچ رووبدات "56%ی ئەم داهاتە بۆ تەمویل کەمیکردووە و دیاریش نییە چی لێهاتووە، چونکە ئێستا پرۆژەکانی سلێمانی خەریکە هەمووی دەوەستێت و ناکرێتە پرۆژە." ئەو پەرلەمانتارە سەبارەت بە خەرجییەکان بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان وتی "لە کۆی خەرجی و خەدەمات دوو ئیدارەییەکی 100% هەیە، راستە پرۆژەیەک لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت، بەڵام 100% پرۆژەکانی سلێمانی دەبێت بە داهاتی خۆی بکرێت، واتە سەنتێک لە هەولێر و دهۆک و خەزێنەی دارایی وەک پارە و بڕ ناچێت بۆ سلێمانی و دەبێت لە داهاتی سلێمانی خۆی بکرێت." عەلی حەمە ساڵح نموونەی بە پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی هێنایەوە و وتی "زیاتر لە 50%ی تەواو بووە، بەڵام 12 ملیار و 200 ملیۆن دیناری بۆ خەرجکراوە، واتە 50%ی تەواو بووە و 3%ی پارەکەی بۆ دراوە و ئەوەش پارەی باجی کارەبا و رسوماتی خەڵکی سلێمانییە. بۆیە ئەوە لە داهاتی وڵات نەکراوە. لەبەرئەوە ئەگەر تەنیا 3% کرابێت دەبێت تاوەکو قیامەت سلێمانی قەرزاری ئەو کۆمپانیایە بێت." لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا عەلی حەمە ساڵح وتی "ئەگەر لە سلێمانی کەموکورتی و گەندەڵی لە داهات هەیە دەبوایە چاککرابووایە نەک خەڵکی سلێمانی سزا بدرێت، بۆیە ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ دەبێ پارەی پرۆژەکان بە داهاتی نێوخۆی خۆی بکرێت."
هاوڵاتى جێگری بەرپرسی مەڵبەندی 3ی یەكێتی لە هەولێر ئاماژە بەوە دەدات كە هیوادارە بافڵ تاڵەبانی لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییەدا بێت بۆ ئەوەی چاكسازی بكات، دەشڵێت:» باشترە بۆ كاك لاهور بچێتە دەرەوەی یەكێتی، بەویستی خۆی بچێتە ئەوروپا یان دابنشیێت وەك هەر كەسێكی تر رێزی لێبگیرێت». رەشاد گەڵاڵی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی 3ی یەكێتی لە هەولێر لەمچاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى باس لەدۆخی ناوخۆی یەكێتی دەكات دوای رووداوەكانی 8ی تەموزی ئەمساڵ و ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە « كاك لاهور حزبێكی سیاسی دروست بكات باشترە لەوەی ئاژاوەو خوێن رشتن رووبدات، هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم كە بە ئارامی لە یەكێتی بچێتە دەرەوە». جێگری بەرپرسی مەڵبەندی 3ی یەكێتی لە هەولێر وتیشی:"ئەوەی دەیبینم دەرئەنجامێك كە دوو شەریك ناتوانن پێكەوە بمێننەوە دەبێت یەكێكیان پاشەكشە بكات لەوی تر، چونكە ناتوانن وەك رابردوو بەردەوام بن، قۆناغی بەڕێوەبردنی یەكێتی كە لە رێگەی دوو كاراكتەری سەرەكی بووە كە كاك بافڵ و كاك لاهور بووە ئەو قۆناغە كۆتایی هاتووە، باشترین چارەسەرو وەفا و دڵسۆزی لەم قۆناغەی ئێستا لەشوێن ئەوەی كە بۆ خۆیان كاراكتەری هەستانەوەی یەكێتی بوون پێش كۆنگرەو دوای كۆنگرە، لەیەك بترازێن باشترە لەوەی خوێنی خەڵك لەو ململانێیە ببێتە قوربانی". رەشاد گەڵاڵی، ئەوەشی رونكردەوە:" كاك لاهور حزبی سیاسی دروست دەكات ئارەزووی خۆیەتی لەدەرەوەی یەكێتی كاری رێكخراوەیی خۆی بكات، دەچێتەوە ئەوروپا ئەوە ویستی خۆیەتی، دادەنیشێت ئەوەش هەر ویستی خۆیەتی، كە خۆی باسی ئەوەی كردووە درێژەپێدەری خەباتی مام جەلال دەبێت، پێموایە بوونی دووبەرەكی بەشەهیدكردنی كوڕی خەڵك نە سوود بە كاك بافڵ دەگەیەنێت نە سوود بە كاك لاهور دەگەیەنێت، چونكە زۆر هەوڵدرا لەلایەن دۆستەكانمان لەئێران و ئەمریكاو حزبەكانی ناوخۆی كوردستانیش ئەم كێشانە كۆتایی پێبێت، دیارە ئەو ئیرادەیە نەبووەو هەردوولا تەنازول بكەن و كێشەكان یەكلابكەنەوە، باشترین چارەسەر ئەوەیە بە ئارامی لاهور شێخ جەنگی بێتە دەرەوە لەیەكێتی". زیاتر رونیكردەوە و وتی:" دوو خاڵ لە مەكتەبی سیاسی بۆ لاهور شێخ جەنگی چووە كە بڕواتەوە بۆ ئەوروپا یان بۆ خۆی دابنیشێت و بەناوی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هیچ لێدوانێك نەدات، لەكۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی ئەمە خراوەتەڕوو، پێموابێت سەردانی هەر بەرپرسێكی یەكێتی جا چ مەكتەبی سیاسی بێت هەر لەو چوارچێوەیەدا دەبێت. ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" ئەگەر كاك لاهور حزبی سیاسیش دروست بكات كێشە دروست نابێت، رەنگە ئێمە وەكو كەوادری یەكێتی پێمانخۆش نەبێت حزبی سیاسی دروست بكات، لەبەرئەوەی كاریگەری خۆی دەبێت بەتایبەت لەسەر جەماوەری یەكێتی، بەڵام كاك لاهور حزبێكی سیاسی دروست بكات باشترە لەوەی ئاژاوەو خوێن رشتن رووبدات، هیوای سەركەوت بۆ كاك لاهور دەخوازم كە بە ئارامی لەیەكێتی بچێتە دەرەوە وەك كادرێك و دڵسۆزێكی یەكێتی". رەشاد گەڵاڵی، جەختی لەوەشكردەوە:"نامانەوێت جارێكی تر یەكێتی وەك ساڵی 2009 كە كاك نەوشیروان بزوتنەوەی گۆڕانی دروستكرد كاریگەری لەسەر یەكێتی بەشێوەی نەرێنی دروست ببێت، چونكە ئەوە لەقازانجی یەكێتیدا نییە، ئێستاش كاك لاهور حزب دروست بكات یەكێتی لەڕووی جەماوەرییەوە لەت دەبێت و بە قازانجی نەیارانی یەكێتی دەبێت".
هاوڵاتى وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند ئەمساڵ 69 تووشبووی ئایدز لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، لە کوردستان بە کۆی گشتی 48 تووشبووی کۆکراوە هەن ئەوانەش باجی تایبەت و فایلی تایبەتیان هەیە و لەژێر چاودێریی تەندروستیدان. دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانی ئایدز لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "کاری پێویست بۆ دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئایدز، رۆژانە بە شەو و بە رۆژ لە هەموو دامودەزگا تەندروستییەکان و پەیوەندیدارەکان دەکرێت، لە هەمووی گرنگتر هەموو ئەو بیانیانەی دەمێننەوە و سەردانی وڵات دەکەن بۆ وەرگرتنی مافی نیشتەجێبوون، مەرجی سەرەکیی پشکنینی خوێنە، یەکێک لە پشکنینەکان بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی HIV ئایدزە". بە وتەی سامان بەرزنجی، ئەو پشکنینە بۆ ئەوانەش دەکرێت کە "پێش هاوسەرگیری، پشکنینی هەموو ئەو کەسانەی کە خوێندەبەخشن و خوێن وەردەگرن، بە تایبەت نەخۆشانی تالاسیمیا کە بەردەوام خوێن وەردەگرن. تیمی تەندروستی لە کارمەندانی تەندروستی ساڵانە دەبێت ئەو پشکنینە بکەن، هەموو ئەو کەسانەی نەشتەرگەرییان هەبێت یان پرۆسەی پێبینی هەناویان بۆ بکرێت پشکنینی پێشوەختەیان بۆ دەکرێت". وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021، "زیاتر لە 318 هەزار پشکنین تایبەت بە دۆزینەوەی ڤایرۆسی HIV لە هەموو تاقیگەکانی نەخۆشخانەکان و تەندروستیی گشتی کراوە، لەنێو ئەواندا 69 حاڵەت لە ئەمساڵدا پۆزەتیڤ بوون واتە هەڵگری ئەو ڤایرۆسە دۆزراوەتەوە. لەو 69 حاڵەتە 58یان کەسانی بیانی بوون، تەنیا 11 حاڵەتیان هاووڵاتیی عێراقی بوون کە لە هەرێمی کوردستان بوون". سامان بەرزنجی باس لە مەترسیی ئەو ڤایرۆسە و شێوازی گواستنەوەی دەکات و دەڵێت، "ترسناکیی" ئەو ڤایرۆسە لەوەدایە کە مرۆڤ زۆر ئاساییە بۆ ماوەی 10 بۆ 15 ساڵ هیچ نیشانەیەکی نییە، تەنیا هەڵگری ئەو ڤایرۆسەیە، لە هەمان کاتدا ترسناکی گواستنەوەی هەیە بۆ کەسانی دیکە، رێگەکانی گواستنەوەش بەشێوەیەکی سەرەکی یان لە رێگەی خوێنە، یان لە رێگەی سێکس یان لە رێگەی دایک بۆ کۆرپەکە. سامان بەرزنجی ئاماژە بەوەش دەدات لە ساڵانی رابردوو تاوەکو ئێستا 48 حاڵەتی کۆکراوەیان، ئەوانەش باجی تایبەت و فایلی تایبەتیان هەیە و لەژێر چاودێریی تەندروستیدان.
هاوڵاتى وتهبێژى فهرمى جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێم رونكردنەوەیەكی دیكە بە داتا و زانیاریەوە بڵاودەكاتەوە و ڕایگەیاند:" بە داتا و ژمارە دیسانەوە دەیسەلمێنم پەرلەمانتار ھێڤیدار ئهحمهد هیچ زانیارییەکی دروستی نیە، دەیسەلمێنم كە سلێمانی بەشدارە بەو پشكەی كە لەسەریەتی بۆ دابینكردنی بودجەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە". وتهبێژى فهرمى جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێم له روونکردنهوهیکدا ئاماژه بهوه دهدات که "ھێڤیدار ئهحمهدى پهرلهمانتار، لێدوانێکى داوه و ناوى تیمى یهکێتى لهحکومهتى ھهرێمى کوردستان ھێناوه، بۆ ھهموو لایهکى رووندهکهینهوه؛ قسهکانى ئهو پهرلهمانتاره دوورن لهڕاستییهوه". سەمیر هەورامی لە دوو رونكردنەوەدا بە داتا و زانیاری ئەوەی سەلماندووە و بۆ رای گشتی لە فەیسبوكی تایبەتی خۆی بڵاویكردۆتەوە. دەقی رونكردنەوەی سەمیر هەورامی، وتهبێژى فهرمى جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێم *رونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی* ھێڤیدار ئەحمەدی پەرلەمانتار، لێدوانێكی داوە و ناوی تیمی یەكێتی لەحكومەتی ھەرێمی كوردستان ھێناوە، بۆ ھەموو لایەكی رووندەكەینەوە؛ قسەكانی ئەو پەرلەمانتارە دوورن لەڕاستییەوە و بێئاگایی و بێ توانایی خۆی سەلماندووە لەو لێدوانەیدا. داتا و ئامارەكانیش سەلمێنەری ئەوەن كە ئەو پەرلەمانتارە ھیچ زانیارییەكی درووستی نییە و کەس لێدوانەكانی بەجددی وەرناگرێت چونكە زوو زوو پەنا دەباتە بەر موزایەدە و دووبارە سەلماندی کە ئەو پەرلەمانتارێکی فاشلە. *تەواوكەری روونكردنەوەی دوێنێمان بەداتا و زانیاری؛ سلێمانی ئەركی دارایی جێبەجێ كردووە بۆ دابینكردنی مووچە* دوێنی سێ شەممە، وەڵامی لێدوانەکانی پەرلەمانتار ھێڤیدار ئەحمەدم دایەوە و تێدا بێ ئاگایی ئەوم سەلماند، لەبەرامبەردا داوای ئەوەم لێكرا كە بە داتا و ژمارەش وەڵامی بدەمەوە و دیسانەوە دەیسەلمێنم کە ئەو پەرلەمانتارە هیچ زانیارییەکی دروستی نیە، بۆیە بەڕەسمی ئەم ژمارانە دەخەمەڕوو و دەیسەلمێنم كە سلێمانی بەشدارە بەو پشكەی كە لەسەریەتی بۆ دابینكردنی بودجەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە، ژمارەكانیش بەم شێوەیەن و ڕەسمین: كۆی گشتی پارەی داھاتی ناوخۆ كە بۆ مووچە تەرخان كراوە، لە ھەموو پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان بریتیە لە: ٢ ترلیۆن و ٥٥٩ ملیار دینار تاوەكو بەرواری ٣٠/١١/٢٠٢١. لەو بڕە پارەیە، بڕی ١ ترلیۆن و ١٠٢ ملیار دیناری پارێزگای سلێمانی دابینی كردووە لە داھاتی ناوخۆیی سلێمانی. جگە لەوەش، پەرلەمانی ھەرێمی كوردستان كە لە ھەولێرە، بەشێكی بودجە تەشغیلییەكەی لە داھاتی كۆكراوەی سلێمانی دابین دەكرێت. بۆیە جێی قبوڵكردن نییە جارێكی تر تۆمەت بەخشین بە سلێمانی و ئیدارەی سلێمانی، چونکە داتاكان سەلمێنەری ئەوەن كە؛ ئەوەی لەسەر سلێمانییە بۆ دابەشكردنی مووچە بەزیادەوە دابین كراوە. ئەمەی خوارەوە پارەی دابینكراوی ١١ مانگی ٢٠٢١ە: سەمیر ھەورامی وتەبێژی فەرمی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
هاوڵاتى نوێنەری تایبەتی ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا، ئەمڕۆ چوارشەممە دەگاتە هەرێمی کوردستان. میخایێل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا کە نوێنەری تایبەتی ڤیلادیمیر پوتنە، دوێنێ سەردانی بەغدای کرد و بڕیارە ئەمڕۆ بگاتە هەولێر. میخایێل بۆگدانۆڤ رۆژی دووشەممە بە میدیای روسیای راگەیاندبوو، "سبەی لە بەغدا دەبم و پاشان دەچمە هەولێر." بۆگدانۆڤ، وەکو نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا رۆژی دووشەممە سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد. رۆژی 7-10-2019، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا دوای سەردانی بۆ بەغدا بە یاوەری شاندێک گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا. لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، لاڤرۆڤ لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. سەبارەت بە کۆبوونەوەکە، بارەگای بارزانیی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "سەرۆك بارزانی نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا بە وەزیری دەرەوەی رووسیا راگەیاند و داوایشیكرد رووسیا رۆڵی خۆی ببینێت لەوەی لە ئەگەری هەر رووداو و گۆڕانكارییەك رێگە لە قووڵتربوونی ئێش و ئازارەكانی گەلی كورد لە سووریا بگیرێت".
هاوڵاتى سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان، سهرپهرشتیی كۆبوونهوهی لیژنهی دارایی و كاروباری ئابووریی پەرلەمانی كرد و بڕیاردرا، لە ڕێگەی نوسراوێكەوە داوای ڕەوانەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 بكەن لەلایەن حكومەتەوە. سایتی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، ئهمڕۆ، ڕێواز فایق، سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان، سهرپهرشتیی كۆبوونهوهی لیژنهی دارایی و كاروباری ئابووریی كردو لە كۆبونەوەكەدا، پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان-عێراق (کۆمپانیای دڵنیایی)، تاووتوێ كرا و ئامادهبووان دید و تێڕوانینی خۆیان سهبارهت به پڕۆژهیاساكه خسته ڕوو. ههر له كۆبوونهوهكهدا باس له پڕۆژهیاسای بودجهی ههرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٢ كرا و دوای گفتوگۆی چڕی نێوان ئامادهبووان، بڕیاردرا نووسراوێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت بۆ دووباره جەخت کردنەوە لەسهر بابەتی ناردنی پڕۆژهیاسای بودجه لە کاتی خۆیدا. ئەمە دوو كابینەی حكومەتی هەرێمە، حكومەتی هەرێم پرۆژە یاسای بودجەی نییە و كۆكردنەوەی داهات و خەرجییەكان بە بێ یاسا دەكرێت و تائێستا چەندینجار پەرلەمان داوای پرۆژەیسای بودجەی لە حكومەت كردووە، بەڵام تائێستا ڕەوانەی پەرلەمان نەكراوە.
هاوڵاتى وتەبێژی پارتی لە راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکاندا دوو کورسییان بە "تاڵان بردراون". لە راگەیەندراوەکەدا کە رۆژی سێشەممە 30-11-2021 بڵاوکراوەتەوە هاتووە، "دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بۆمان دەرکەوت، دوو کورسی کە مافی یاسایی دوو بەربژێری پارتیمان بوون لە پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا بەتاڵان بردراون". ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆیە لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی پارتیمان لەبارەی ئەم کارە ناڕەوایە رادەگەیەنین". ئەوە لە کاتێکدایە، بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوو کورسی پارتی دیموکراتی کوردستان کەمی کرد بەراورد بە ئەنجامە بەراییەکان و دوو بەربژێری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان چوونە شوێنیان. راگەیاندراوێک لە وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە:.. دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بۆمان دەرکەوت دوو کورسی کە ئیستحقاقی یاسایی دوو کاندیدی پارتیمان بوون لە پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا بەتاڵان بردراون، بۆیە لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی پارتیمان لەبارەی ئەم کارە ناڕەوایە رادەگەیەنین. مەحمود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٠ـی ١١ـی
هاوڵاتى وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ فەرماندەو جێگرانی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەتەوەو رامسپاردن چاو کراوەتر، بە بەرنامەو تەکنیکی نوێی جەنگی، روبەڕوی داعش ببنەوە، لەتێکشکان و راوەدوونیان بەردەوام بن و لەرەگ و ریشەوە هەڵیان بتەکێنن. ئەمڕۆ سێشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2021، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ فەرماندەو جێگرانی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە كۆبویەوە و لەبارەی كۆبونەوەكەوە ڕایگەیاند، ''بە بەرنامە و تەکنیکی نوێی جەنگی، رووبەڕووی چەکدارانی داعش دەبینەوەو لەتێکشکان و ڕاوەدوونیان بەردەوام دەبین و لەڕەگ و ڕیشەوە هەڵیان ئەتەکێنینن.'' بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزیری پێشمەرگە هەر لەو كۆبونەوەیەدا داوای لە لیواكان كردووە، ''زیاتر پابەندی رێسا و دسپلینە سەربازیە نوێیەکان بن.'' وباسیلەوەشکردووە، ''فەرمانماندا کە تۆڵەی ئەو شەهیدانەمان بکرێتەوە، بەجۆرێک رێگە نادەین یەک دڵۆپ خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ بڕوات و هەروەها، بەڵێنی چارەسەرکردنی کەم و کوڕییەکان و پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی لیواكانمان دا.''
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ لێبڕین. بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەلەلایەن دارایی بڵاوكراوەتەوە، سبەینێ چوارشەممە، مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەسوكاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەكان، هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگریی فریاكەوتن، لیواكانی نەوت و گاز دابەش دەكرێت.
هاوڵاتى قوباد تاڵەبانی،جێگری سەرۆک حکومەتی هەرێم داوای لێبوردنی لە خوێندکْْاران کردو ڕایگەیاند:"پێویستە هەموو حکومەت داوای لێبوردن لە خوێندکاران بکەبن". هاوکات ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی، دوای رۆژێک لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە خوێندکارانی ناڕازی و خۆپێشاندەر لە سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە. بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "ئەو تووندوتیژیانەی بە ناڕەوا بەرامبەر هەندێک لە خوێندکاران کرا زۆر نیگەرانی کردم، لە دڵەوە داوای لێبووردن لە کوڕ و کچ و خوشک و براکانم دەکەم، کە بە ئومێدەوە بەرەوە داھاتوویەکی گەش ھەنگاودەنێن لەپێناو نەکوژانەوەی چرای زانست و بژێوی ژیانیان و لەسەر شەقام داوای قوت و مافی خۆیان دەکرد." هاوسەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا بەڵێن بە خوێندکاران دەدات کە لە پێناو داھاتوویان ئێوە و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان " گۆڕانکاری گەورە" دەکەن. دەشڵێت: "لەمەودوا نزیکتر لەگەڵ توێژی گەنجان و خوێندکاران پێکەوە کاردەکەین لە پێناو ئایندەیەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان بۆ ھەر داھێنان و سەرکەوتنێک، داکۆکیکاری بەدیھێنانی ئاواتەکانیشتان دەبم".
هاوڵاتى وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" وەزیری ناوخۆی هەرێم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" بەداخەوە لەماوەی هەفتەیەکدا داعش دوو جار هێرشی کردۆتە سەر پێشمەرگە و شەهید و بریندارمان هەبووە،بۆیە تا سەرچاوەی کێشە و نەهامەتیەکان بنبڕ نەکەین، ناتوانین ئاشتی و سەقامگیری هەمیشەیی بۆ خەڵکی خۆمان دەستەبەر کەین". رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ئەو روداوانەی لەسلێمانی دەگوزەرێت بەشێوەیەکی گشتی ئەوەی رانیە، هەموو پێویستی بەوەیە کە لێکۆڵینەوەیەکی جدی لەسەر بکرێت، رەنگە هەرکامێک لە ئێوەی رۆژنامەنوسان پرسیاری گرتن و توندوتیژییتان هەبێت، ئێمە وەک حکومەتی هەرێم دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەکین". باسی لەوەشکرد، "بەگوێرەی یاسا هەموو کەسێک مافی خۆپیشاندانی هەیە، بەڵام خۆپیشاندانیش رێکار و شێوازی خۆی هەیە و دەبێت مۆڵەتی هەبێت ، هەروەها کەسانی تێکدەر لەناو خۆپیشاندانەکانی سلێمانی هەبوون و ئێمە دژی هەموو توندوتیژییەکین لەناو خۆپیشاندانەکان، بۆیە لێکۆڵینەوە لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی بەردەوامە و ئەوانەی زیانیان بە موڵکی گشتی گەیاندووە، رێکاریی یاساییان بەرامبەر دەگرینەبەر". وەزیری ناوخۆ ئەوەشی خستەڕو، "سوتاندنی کتێبخانە و دەزگا حکومییەکان هیچ پەیوەندی بە خۆپیشاندانەوە نییە و داواکاری خوێندکارانیش نییە بۆ دەرماڵە ودەستێکی سیاسی تێکدەری لەپشتەوەیە، بۆیە لێکۆڵینەوە دەکرێت لەهەر توندوتیژییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر هەر کەسێک بکرێت". لەبارەی دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشەلەسەرەکانیش وتی، "لە هەرێمی کوردستان مەترسی تیرۆر و داعش ماوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە دەزگا زانیاریی وهەواڵگرییەکان پشتڕاستکراوەتەوە و لەخۆوە نیە." ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە (25ی تشرینی دووەمی 2021) عەمید موراد عەبدولڕەحمان عەوڵا، ناسراو بە موراد کانی کوردەیی و سێ لە پاسەوانەکانی بە ناوەکانی خۆشناو وەیسی، سەرکان فاخیر خەتی و هاوکار نازم، لەسەنتەری شاری رانیە لەلایەن هێزێکەوە تەقەیان لێکرا و بە هۆیەوە گیانیان لەدەستدا. ئێوارەی پێنجشەممە دیمەنی یەکەمین ساتی تەقەکردن لە عهقید موراد كانی كوردهیی فەرماندەیی سەربازی یەکێتی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی وێنەکان و ڤیدیۆکانیش ئۆتۆمبێلی ناوبراو لەبەردەم بانکی ڕانیە تەقەی لێکراوە. رۆژی دوای روداوەکەش بنهماڵهی موراد كانی راگەیەندراوێکیان لە بارەی رووداوەکە بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، عەمید کانی کوردەیی دوای ئەوەی تەقەی لێکراوە و بریندارکراوە، بە برینداری رفێندراوە، دواتر "لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە"، بۆیە تۆمەتەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رەتدەکەنەوە و "تا ئەوکاتەی بڕیاردەر و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە ئاشکرا نەکرێن و رادەستی یاسا نەکرێن، پرسە بۆ شەهیدەکانمان دانانێین."